{"data": [{"article": "لەبارەی هەمان پرس، رێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان لانیکەم تاوەکو هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت، ئەوەش وەکو هاوکارییەکی ئابووری و سیاسی. حکومەتی عێراق و بەتایبەتیش پێکهێنەرە سەرەکییەکانی حکومەت دەیانەوێت بۆ قۆناخی داهاتوو، کوردی لەگەڵ بێت\". رۆژی ٢٩ - ٧ - ٢٠٢١ یش ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە وەکو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ئابووری و وزە بەشداریی لە دوایین گەڕی دانوستاندنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکادا کرد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی ٢٨ی مانگ شاندی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای حکومەتی عێراق لە واشنتن کۆبوونەوە. ئامانج رەحیم گوتی، لە شاندەکەی هەرێمی کوردستان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و خۆی ئامادەبوون و لەگەڵ مستەفا کازمی قسەیان کردووە. سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، \"وەکو هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوامانکرد ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی ئەم مانگە هاتووە، مانگەکانی داهاتووش بەردەوام بێت. ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە بەڕێز مستەفا کازمی جەختیکردەوە کە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، نکۆڵی لەوە ناکەن کە ئامادەن بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دابین بکەن\". مانگی رابردوو و بۆ یەکەمجار دوای پەسندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق، حکومەت بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد. ناردنی ئەو بڕە پارەیە یارمەتیدەرێک بوو بۆ زیادبوونی بودجەی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەبێ لێبڕین مووچەی دابەشکرد.", "summary": "بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٠١ - ٠٨ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕی بۆئەوەی بۆ ئەم مانگەش بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/01082021", "category": "business", "summary_length": 217, "article_length": 1453, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 642}, {"article": "پێنوێنی ئێس ئەند پی ٥٠٠ کە نیشاندەری بەهای پشکی ٥٠٠ کۆمپانیای گەورەی ئەمریکایە شەوی رابردوو بەرێژەی ٢.٦ % دابەزی. دابەزینی بەرچاوی بۆرسەکانی ئەمریکا لە مانگی ١٠ی ساڵی رابردووەوە بێ وێنە بووە. دابەزینی بەهای بازاڕەکانی ئەمریکا دوای ئەوە هات کە جێرێمی پاول، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند هەنگاوەکانی بووژانەوەی ئابووریی ئەمریکا خاون و لەبەر ئەوەش هێشتا پێویستیان بە هاندانی زیاتری ئابووری هەیە. سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا گوتی: \"لەدوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، ئێمە هەوڵماندا هەنگاوی بەپەلە و گونجاو هەڵبگرین بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیانە ئابوورییەکان. مەبەستمانە قەبارەی زیانەکان کەمبکەینەوە و رێگە بۆ بووژانەوەی ئابووری خۆش بکرێت. هاوکارانم لە لێژنەی سیاسەتی نەختی بانکی فیدراڵی سوودی بانکییان لە نزیک سفر جێگیر کرد. هەروەها بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە کڕینی قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا. \" دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیاکان لە بازاڕەکانی ئەمریکا دوای ئەوە دەێت بەهای پشکی کۆمپانیاکان لە دوو رۆژی رابردوودا گەیشتبووە بەرزترین ئاستی خۆیان. کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆژیا ئامارەکانی پەیوەست بە قازانج و داهاتی خۆیان بڵاوکردووەتەوە و قەبارەی فرۆش و داهاتی کۆمپانیا تەکنۆلۆژییەکانی وەک ئەپڵ، گووگڵ، فەیسبووک و تێسلا تێکرا بەرزبوونەتەوە. بەڵام بەرزبوونەوەی داهاتەکان نەیتوانی رێگە لە دابەزینی بەهای پشکەکان بگرێت. سام ستۆڤاڵ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان دەڵێت: \"پێموایە دواجار وەبەرهێنەران ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە لە ماوەکانی رابردوودا بەهای پشکەکان زۆر لە ئاستی بەرزەوە مامەڵەیان پێوەکراوە کە رەنگە ناواقعی بێت. لە راستیدا لە ماوەی ١٢ هەفتەی رابردوودا بەهای پشکی ئەو کۆمپانیانەی کە لە ئێس ئەند پی ٥٠٠ تۆمارکراون بەرێژەی ٩٠ % بەرزبووەتەوە، کە ئاستێکی زۆر بەرزە، هەر بۆیە مەترسی دارووخانی بەهای پشکەکان دەکرا. \" دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند پاکێجی هاندانی ١.٩ ملیار دۆلاری دەخاتەروو، بەهای پشکەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە. بەڵام نادڵنیاییەکانی پەیوەست بە پەسەندکردن و تێپەرانی ئەو هاندانە، هەروەها لێدوانەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکای داڕماند.", "summary": "بەهای پشکی کۆمپانیاکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزین و گەورەترین زیانیش بەر کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیا کەوت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/280120212", "category": "business", "summary_length": 130, "article_length": 1953, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 848}, {"article": "رۆژی سێشەممە ١٠ - ٠٨ - ٢٠٢١ نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی ٢.٣ % بەرزبووەوە و گەڕایەوە سەرووی ٧٠ دۆلار، دوای ئەوەی بەپێی ناوەندەکانی وزەی ئەمریکا یەدەگی بەنزین و سووتەمەنی لەو وڵاتە کەمیکرد و خواست بۆ نەوتی خاو بەرزبووەوە. بەڵام رۆژی دووشەممە ٠٩ - ٠٨ - ٢٠٢١ نیگەرانیی بازرگانان لە پەرەسەندنی جۆری دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت. چین بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی جۆی نوێی کۆرۆنا بەربەستی هاتووچۆی لە چەندین شاری ئەو وڵاتە راگەیاندووە و هاتووچۆی ئاسمانییش بە رێژەی ٣٥ % کەمیکردووە. شرۆڤەکارانی بازاڕی نەوت دەڵێن، هەرچەندە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە، بەڵام تەشەنەکردنی خێرای جۆری دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکردووە رۆژی چوارشەممە هەستێکی نەرێنی لە بازاڕی نەوت دروستبێت. رۆژی چوارشەممە ١١ - ٠٨ - ٢٠٢١ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت ١٤ سەنت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی و بە ٧٠ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ١٨ سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە ٦٨ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بەپێی داتاکانی پیشەسازی و داتاکانی ئاژانسی زانیاری وزەی ئەمریکا قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا هەفتەی رابردوو ٨١٦ هەزار بەرمیل کەمیکردووە و قەبارەی بەنزینی کۆگاکراویش یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە. ئەوەش بەو مانایە دێت کە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لە پاڵاوگەکان و خواست بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە. سەبارەت بە بازاڕی زێڕیش، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا نرخی زێر بە رێژەی ٠.١٢ % بەرزبووەوە، بەڵام بەرزبوونەوەکە سنووردار بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا کە بەردەوام ئەو دوو هۆکارە بە شێوازی نەریتی دژی نرخی زێر کار دەکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی ئاسیادا بەرزبووەوە بۆ ١٧٣٣ دۆلار. پەسندکردنی پلانی ١.٢ تریلیۆن دۆلاریی ژێرخانی ئەمریکا لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی. بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە دوو هۆکاری دیکەن کە بازرگانانی زێڕ بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن ئەگەر هاتوو ئامارەکانی پەیوەست بە رێژەی هەڵاوسان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان بکەن، ئەوا بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ سنووردار دەکات.", "summary": "بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی چین بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو رووی لە دابەزین کردەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە نرخەکانی نەوت رۆژی پێشووتر بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و بەهای پشکی کۆمپانیاکانی نەوتیش لە بازاڕەکانی بۆرسەدا هاوتەریب بەرزبوونەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/110820211", "category": "business", "summary_length": 301, "article_length": 2178, "summary_token_count": 121, "article_token_count": 993}, {"article": "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ١٠٨ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لە کۆتاییەکانی مانگی ئادارەوە، یەکەمجارە نرخی نەوت دەگاتە سەرووی ١١١ دۆلار. رۆژی چوارشەممە، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیازی قەدەخەی تەواوەتیی هاوردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کرد. بەوهۆیەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ ١١٠ دۆلار، ئەمڕۆش لە بەرزبوونەوە بەردەوامە. ئەمڕۆ هەینی، بەهای زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە ١٨٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە رۆژی پێنجشەممە، نرخەکەی زیاتر لە ٢٠ دۆلار دابەزیوە. بەرزبوونەوەی خێرای نرخی زێڕ بەهۆی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بوو لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، بەڵام کاردانەوەی خێرا بۆ هەواڵەکە بازاڕەکانی پێچەوانە کردەوە. ئەمڕۆ هەینی، بەهای دۆلار بەرزبووەوە، چونکە وەبەرهێنەران پێیان وایە، بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بەو رێژەیە کە ٠.٧٥ % ـە، چارەسەری هەڵاوسان ناکات. جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەدوای راگەیاندنی بڕیاری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی، ئاشکرای کرد کە کۆمیتەی بازاڕی ئازادی بانکی ناوەندیی ئەمریکا چاوی لەوە نییە کە سوودی بانکی زیاتر لە ٠.٧٥ % لە داهاتوودا بەرزبکاتەوە. بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی پاوەند - دۆلار ١.٢٣ GBP / USD دۆلار - یەن ١٣٠.٥٥٣ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٤.٨٧ USD / TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) ٢٨ هەزار و ٣٥٠ تمەن USD / IRR یەک دۆلاری ئەمریکی: ٦٢.٥ روبڵی رووسی ٧ ـی ئاداری ئەمساڵ، دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ لە \"ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی\" رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، بەهای روبڵی رووسی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی و هەر دۆلارێک بەرامبەر بوو بە ١٤٣ روبڵ، بەڵام ئێستا بەهای روبڵی رووسی بەشێوەیەکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە و یەک دۆلار بەرامبەرە بە ٦٨.٨٥ روبڵ، کە ئەو ئاستە لە بەرزبوونەوەی بەهای روبڵ لە ساڵی ٢٠٢١ یش تۆمارنەکراوە. بەرزبوونەوەی بەهای روبڵیش دوای بڕیارەکەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دێت بە نەفرۆشتنی گازی سرووشتی بە دۆلار بە وڵاتانی رۆژئاوا.", "summary": "ئەمڕۆ هەینی، ٦ - ٥ - ٢٠٢٢ نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بەراورد بە کردنەوەی بازاڕ لە رۆژی رابردوو زیاتر لە دۆلارێکی چووەتەسەر، نرخی زێڕیش بەرزبووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/06052022", "category": "business", "summary_length": 169, "article_length": 2100, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 972}, {"article": "د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"بەرپرسانی بەغدا هیچ قسەیەکیان لەبارەی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەوە نەکردووە و هەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستانن لەم بارەیەوە قسە دەکەن. ئەگەر مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بدەنە هەرێمی کوردستان، ئەوە مانای وایە لە چوارچێوەی یاسای بودجە دەرچوون، چونکە یاسای بودجە دەڵێت دەبێت هەرێمی کوردستان نرخی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی عێراق بکات. نرخی سۆمۆیش نرخێکی جێگیر نییە؛ هەر رۆژەی نرخێکە و زیاد و کەم دەکات. \" رۆژی چوارشەممە ١٦ - ٠٦ - ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، \"خۆشحاڵم رایبگەیێنم كە گەیشتووینەتە رێککەوتنێك كه به‌شه بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه\"، ئه‌وه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا حيساب دەکرێت. جەمال کۆچەر گوتی: \"ئەوەی راستی بێت ئێمە نازانین لەسەر چ بنەمایەک ئەوە لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە و ناویان ناوە رێککەوتن. ئێمە نازانین ئاخۆ ئەو رێککەوتنە لەسەر بنەمایەکی یاساییە یان نا! پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ هاووڵاتییەکانیانی روونبکەنەوە. \" بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ پێدانی شایستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی وردبینیکردنی داتاکانی تایبەت بە داهاتی نانەوتی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان. ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی گوتی: \"مانگی چوار دوای ئەوەی حکومەتی عێراق تانەی لە یاسای بودجە دا، من بە تەنیا لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی داراییدا دانیشتم، لێم پرسی: ' چۆن پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ١، ٢، ٣ و ٤ یەکلایی دەکەنەوە؟' گوتی: ' ئێمە هیچ رێگەیەکمان نییە کە بڵێین داهاتی ئەو مانگانە رادەست بکەن یان نەوت رادەست بکەن. تەنیا ئەوە دەمێنێت کە پاککردنەوە (مقاصة) بکەین. بەپێی ئەوەی کە دەبوو تۆ چەند بە من بدەیت و منیش چەند بە تۆ بدەم.' گوتم: ' ئەو کاتە مانگانە بەپێی نرخی نەوت چەند بە هەرێمی کوردستان دەدەن؟' گوتی: ' دەبێت بەغدا ٢١٣ ملیار بۆ ٢١٥ ملیار دینار بداتە هەرێمی کوردستان.' \" د. جەمال کۆچەر پێیوایە کە هەردوو حکومەت، هەرچەندە تەنیا حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی کردووە، نەدەبوو بڵێن رێککەوتووین مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بنێرین. دەبوو بڵێن بۆ ئەو مانگانەی بەر لە پەسندکردنی یاسای بودجە ٢٠٠ ملیار دینار خەمڵێنراوە. رۆژی چوارشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەربوو، ماددەی ١١ بوو لە پرۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانەوە. بەپێی ماددەی ١١ ـی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢١، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی خۆی بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەکارهێنانی نێوخۆ، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان ٥٠ % ـی داهاتی نانەوتیی خۆی رادەستی بەغدا بکات، ئەوکات حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت، کە پێشبینی دەکرێت تێکڕا بگاتە زیاتر لە ١٠ تریلیۆن دینار.", "summary": "ئەندامێکی لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەڵێن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا لەسەری رێککەوتوون کە بەغدا بۆ هەریەکە لە شەش مانگی رابردووی بنێرێت دەرچوونە لە چوارچێوەی یاسای بودجە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/17062021", "category": "business", "summary_length": 232, "article_length": 3067, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 1363}, {"article": "بەپێی داتاکانی ناوەندەکانی وزە لە ئەمریکا، ١٢٢ دامەزراوەی نەوتی لەو ناوچەیەی باهۆزەکە تێێدا هەڵیکردووە داخراون و کرێکارەکانیان دوورخراونەتەوە. ئەو دوو باهۆزە بوونەتە هۆکار بۆ دابەزینی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لەو ناوچەیە بە رێژەی ٨٢ % کە دەکاتە رۆژانەی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت. باهۆزەکانی مارکۆ و لۆرا هەروەها بوونەتە هۆکاری کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بە رێژەی ٥٩ %، کە دەکاتە رۆژانە ١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن پێی سێجا. هەروەها ١٨٩ سەکۆی نەوتی کە لەناو ئاوەکانی کەنداوی مەکسیک لەکاردابوون، داخراون. خێرایی باهۆزی مارکۆ رۆژی شەممەی رابردوو ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بوو، هەروا پێشبینی دەکرا ئەگەر رۆژی دووشەممە بگاتە ناوچەی لویزیانا ئاستی مەترسیی ئەو باهۆزە بۆ پلەی یەک بەرزبێتەوە، کە سەرەتا بە پلەی سێ دەستیپێکرد و ئەوکات دەبووە هۆکاری رۆچوونی زەوی. مات رۆجەرز، سەرۆکی کۆمپانیای راوێژکاری \"وێزێر گرووپ\" کە راوێژ دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکان و کۆمپانیاکانی بواری کشتووکاڵ، پێشبینی دەکات تەنیا بە رێژەی ١٠ % ئەو باهۆزانە زیان لە ناوچەکە بدەن. ئەو شارەزایە باس لەوە دەکات، هیچ یەک لەو باهۆزانە وەک باهۆزی هارڤی نابن کە سێ ساڵ لەمەوبەر زیانێکی گەورەی لە ناوچەکانی کەناری کەنداوی مەکسیک دا. کێڵگە نەوتییەکانی کەنداوی مەکسیک ١٧ % ی کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا و ٥ % ی کۆی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتیی ئەمریکا بەرهەم دەهێنن. هەروەها ئەو ناوچەیە لە کەنارەکانی تێکساسەوە تاوەکو میسیسپی ٤٥ % ـی پاڵاوگەکانی ئەمریکای لەخۆگرتووە. بەپێی داتاکانی بلوومبێرگ، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٠ - ٨ - ٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٤٢ دۆلار و ٩٧ سەنتە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش بە ٤٥ دۆلار و ٨١ سەنتە.", "summary": "بەهۆی هەردوو باهۆزی مارکۆ و لۆرا، کە لەم هەفتەیەدا گەیشتنە کەناراوەکانی کەنداوی مەکسیک لە ئەمریکا، کۆمپانیا نەوتییەکان سەرقاڵی داخستن و دوورخستنەوەی کرێکارە نەوتییەکانیانن بۆ ئەوەی لە زیانەکانی ئەو دوو باهۆزە پارێزراو بن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/300820201", "category": "business", "summary_length": 221, "article_length": 1519, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 706}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٠٨ - ١٢ - ٢٠٢١، سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کارگه‌ی ' ڤان ستیل ' پڕۆژەیەکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشه‌سازی له هه‌رێمی کوردستان و به ستاندارێکی جیهانی دروست دەکرێت. کارگەکە بۆ بەرهەمهێانی شیش و ئاسنە و پشت بە ئاسنی کۆنی نێوخۆ و که‌رسته‌ی خاوی ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت. بە گوتەی وەبەرهێنانی هەولێر کارگەکە \"دۆستی ژینگه‌یه\". کارگەکه دەکەوێتە ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تیمار، له‌سه‌ر رووبه‌ری ٣٣٠ هه‌زار مه‌تر دووجا دروستکراوە. سەرمایەکەشی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە. کارگه‌ی ڤان ستیل ٧٥ % ی کارەکانی تەواوبوون و بڕیارە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنان بکات. سامان عارەب دەڵێت، رۆژانە سەدان کرێکار کاری تێدا دەکەن، کاتێکیش دەستی بەبەرهەمهێنان کرد، زیاتر لە دوو هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت و ٩٥ % ی کرێکارەکانیشی خۆماڵی دەبن. بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی و بارزگانیی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە چوار هەزار کارگە بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە لە هەرێمی کوردستاندا.", "summary": "بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر رایدەگەیێنێت زۆربەی کارەکانی دامەزراندنی کارگەیەکی شیش و ئاسن لە هەولێر تەواو بووە، کارگەکە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکان و زیاتر لە دوو هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/081220213", "category": "business", "summary_length": 198, "article_length": 932, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 422}, {"article": "وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: \"بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و رەگەزنامە و نیشتەجێبوون هەڵمەتێكیان بۆ دیپۆرتکردنەوەی ژمارەیەك لەو بیانیانە دەستپێکرد كە سەرپێچی یاساییان كردووە\". بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، بەشی كاروباری نیشتەجێبوون ٨ هەزارو ٣٩ كەسی بەڕەگەز ئاسیایی لە یەكێك لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە بەغدا رەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت لە دەرکردنی ئەو بیانیانەی بە ناسایی لە عێراقن بەردەوام دەبن. پێشتر فازڵ فەتلاوی، ئەندامی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عیراق بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو یەك ملیۆن كرێكاری بیانی لە كۆمپانیاكان لە عێراقن، ٩٠ % یان لە كۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق كاردەكەن.", "summary": "حكومەتی عێراق زیاتر لە ٨ هەزار کرێکاری بیانی رەوانەى وڵاتەكانیان كردەوە، کە بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/23102020", "category": "business", "summary_length": 104, "article_length": 665, "summary_token_count": 47, "article_token_count": 294}, {"article": "تویتەر بۆ دۆناڵد ترەمپ یەکێک بوو لە رێگە باوەکانی بڵاوکردنەوەی چالاکی و بۆچوونەکانی، لەدوای بوون بە سەرۆکی ئەمریکاش ٨٨ ملیۆن بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە فۆڵۆویان کرد. هەفتەی رابردوو تویتەر رایگەیاند \"دوای پێداچوونەوە بە توویتەکانی دۆناڵد ترەمپ، بڕیارماندا بە هەمیشەیی هەژمارەکەی و چەند هەژمارێکی دیکەی نزیک لێی لەکاربخەین بەهۆی مەترسیی بڵاوکردنەوەی زیاتری تووندوتیژی\". بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە هەفتەی رابردوو بۆ پاڵپشتیکردنی ترەمپ، خۆپێشاندان بەڕێوەچوو، خۆپێشاندەران چوونە نێو باڵەخانەی کۆنگرێس و بەهۆی دروستبوونی تووندوتیژی پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. دوای راگرتنی هەژمارەکەی لە تویتەر، ترەمپ لە رێگەی هەژمارێکی دیکەی تویتەرەوە (@ POTUS) کە نزیکەی ٣٣ ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە و سەر بە نووسینگەی سەرۆکی ئەمریکایە، توویتێکی بڵاوکردەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن تویتەرەوە لابرا. هاوکات فەیسبووک و چەندین پلاتفۆرمێکی دیکەی گەیاندن، هەژماری دۆناڵد ترەمپیان لە پێگەکانیان داخستووە.", "summary": "دوای ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەژماری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بە هەمیشەیی داخست، بەهای پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر رۆژی دووشەممە ٧ % دابەزین، بەشێوەیەک هەر پشکێکی بۆ ٤٨.١٨ دۆلار دابەزی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/120120213", "category": "business", "summary_length": 194, "article_length": 876, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 392}, {"article": "فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ - ١١ - ٢٠٢١، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە ئەو بڕە پارەیە خەرجبکرێت\". سەبارەت بە کاتی ناردنی پارەکە، فارس عیسا گوتی: \"ئەوەی ماوەتەوە رێککاری کارگێڕیی وەزارەتی داراییە بۆ ئەوەی بۆ ئەو بڕەپارەیە بنێرێت، ئەگەر نا هەموو شتێک تەواو بووە، چاوەڕوانین بەمنزیکانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان. \" لە کۆتایی مانگی ئادار پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسندکرا. بەپێی یاساکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان رۆژانە داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات، عێراقیش لە بەرامبەردا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. دوای چەند مانگێک لە رێککەوتنەکە، بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی نەنارد، ئەوەش بووە هۆی کورتهێنانی بودجە و بەردەوامبوونی لێبڕینی مووچە، تاوەکو ئەو کاتەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە وەکو سولفە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و ٢٥١ هەزار و ٤٥١ مووچە خۆر هەن، کە ٧٥١ هەزار و ٨٠٥ کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ ٢٤٢ هەزار و ٢٦٩ کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە ٨٩٥ ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە ١٠ تریلیۆن و ٧٤٠ ملیار دینار دەکات. وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ - ١١ - ٢٠٢١ دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم کردووە، تاوەکو ئێستا تەنیا شەش وەزارەت و چەند دەزگایەک مووچەیان وەرگرتووە. پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە هێواشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام مانگانە لەگەڵ گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا سەرجەم ئەو وەزارەت و دەزگا و دەستانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، لە ماوەی سێ بۆ چوار رۆژ مووچە وەردەگرن. مانگی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق لە ٨ی مانگ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.", "summary": "سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، بۆ ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، تەنیا رێککارەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق ماون و چاوەڕواندەکرێت بەمنزیکانە تەواو ببێت و پارەکە بنێردرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/061220214", "category": "business", "summary_length": 224, "article_length": 1977, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 886}, {"article": "شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زۆر بەرزنابێتەوە. ئەوەی ئێستا هەیە کاتییە. نابێت دۆلار لەمە زیاتر بەرزبێتەوە، چونکە بانکی ناوەندیی عێراقی بەڵێنی پێداوین هاوسەنگی لەنێوان نرخی دۆلار و دینار رابگرن و نەهێڵن دۆلار زۆر بەرزبێتەوە\". ئێستا لە بەشێک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی سەرووی ١٤٧ هەزار دینار عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکەن، سبەی یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق، دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەوە بۆئەوەی هاوسەنگی لەنێوان نرخی دۆلار و دیناردا بکات و رێگە لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی زیاتری بەهای دیناری عێراقی بگرێت. بەپێی نووسراوی پێشووی بانکی ناوەندی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینار دەداتە بانکی ناوەندی. بانکی ناوەندیش بە ١٤٦ هەزار دینار بەسەر بانکەکان دابەشی دەکات و دەبێت بە ١٤٧ هەزار دینار بگاتە دەست خەڵک. لە لایەکی دیکەوە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لەنێوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، بەڵام لە ئاستی جیهانییدا بەراورد بە رۆژانی پێشوو، گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە. محەممەد عەبدولباست، زێڕەنگەر لە بازاڕی زێڕەنگەرانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"بەراورد بە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ ١٠ هەزار دینار بەرزبووەتەوە؛ هۆکارەکەشی پەیوەندی بە بەهای دۆلاری ئەمریکییەوە بەرامبەر دیناری عێراقی هەیە\". محەممەد عەبدولباست گوتیشی، بازرگانانی زێڕ بە دۆلار زێڕ دەکڕن و بە دینار لەنێوخۆ مامەڵەی پێوەدەکەن و بۆیە بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخی زێڕ هەیە. ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ١٧٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٠٨ هەزار، عەیار ٢٢ بە ٣٧٥ هەزار، عەیار ٢١ بە ٣٦٠ هەزار و عەیار ١٨ ش بە ٣٠٦ هەزار دینار مامەڵەیان پێوەدەکرێت.", "summary": "بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هاونیشتمانیانیش دەترسن بەهاکە زیاتر بەرزبێتەوە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیێنێت، بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕ بۆ ئەوەی هاوسەنگی لەنێوان نرخی دۆلار و دیناردا بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/03042021", "category": "business", "summary_length": 251, "article_length": 1831, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 822}, {"article": "ئەگەر هێزی دراوەکان پەیوەندی بە ئاستی توانای کڕینی کاڵا و رکابەریی دراوەکانی دیکەوە هەبێت، ئەوا بێهێزترین دراوەکانی جیهان، دراوی ئەو وڵاتانەن کە ئابوورییەکی خراپیان هەیە، ئابڵوقەیان لەسەرە. ماڵپەری \"fxssi. com\" پێیوایە زۆر قورسە، پۆلێنبەندی لاوازترین دراوەکانی جیهان بکرێت بەپێی ریزبەندییەکی دروست، ئەمەش بەهۆی گۆڕانی خێرای دۆخی ئابووری سەرجەم وڵاتان، کە دەبێتە گۆڕانکاری لە بەهای دراوەکاندا، بەڵام ئەو ماڵپەرە پۆلێنبەندییەکی بۆ لاوازترین دراوەکانی جیهان تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کردووە. وەک ماڵپەرەکە ئاشکرایکردووە، ریزبەندی لاوازترین دراوە جیهانییەکان بەمشێوەیەیە: لەسەرەتای مانگی ئەیلوولدا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٣١٩ هەزار و ٤٣٥ بۆلیڤار بوو. بۆلیڤار بەشێکی زۆری بەهای خۆی بەهۆی هەڵئاوسانی تووندی ئابووریی وڵاتەکە لەئەنجامی پەتای کۆرۆناوە، لەدەستدا. ئەمە جیا لە سزاکانی ئەمریکا لەسەر ڤەنزوێلا. سزاکان وایانکرد دابەزینی بەهای بۆلیڤار بگاتە ئاستێکی پێوانەیی لە ٢٠٢٠ دا. دراوە ڤەنزویلییەکە، بەیەکێک لە لاوازترین دراوەکانی سەر ئاستی جیهان دادەنرێت. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٨ دا، حکومەتی ڤەنزوێلا سێ سفری سەر دراوی بۆلیڤاری لابرد، بەڵام ئەوە رێگری نەکرد لە دابەزینی زیاتری بەهای دراوەکەی لەسەر ئاستی جیهاندا. حکومەتی کاراکاس لە هەنگاوێکی دیکەدا بەهەمان ئاراستە، دراوێکی کۆدداری بەناوی ' پترۆ ' دەرکرد، بەئامانجی ' دژایەتیکردنی دۆلاری ئەمریکی '، ئەو کارە سەریکێشا بۆ خێراتربوونی رێژەی بێ بەهابوونی بێوێنەی دراوەکە، لەبەرئەوەی کارەکە وا لێکدرایەوە کە حکومەت بە ئارەزووی خۆی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دراوی ناوخۆییدا دادەنێت. لەسەرەتای مانگی ئەیلوولدا نرخی دۆلارێک ٢٤٤ هەزار ریال بوو لە بازاڕی رەشدا بەرامبەر دۆلارێک. بەڵام نرخی فەرمی ٤١ هەزار و ٩٤١ ریال بوو. دابەزاندنی بەهای ریال، لە پاش شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ١٩٧٩ دەستیپێکرد، کاتێک ژمارەیەکی بەرچاوی کۆمپانیاکان لە ئەنجامی نادڵنیایی لە کارکردن لە وڵاتەکەدا، لە ئێران چوونە دەرەوە. دواتر جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، پاشان سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئەو وڵاتەدا بەهۆی پڕۆگرامە ناوکییەکەیەوە، هێندەی دیکە دۆخی ریالیان شپرزەکرد. حکومەتی ئێران دەستگەیشتنی دانیشتووانی وڵاتەکەی بە دراوی بیانی زەحمەتکرد، ئەمەش بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی گەورەی بەهای دۆلار لە بازاڕی رەشدا. هەموو ئەو هەنگاوانە، زیانی گەورەیان بە ئابووریی وڵاتەکە گەیاند و بەهای دراوەکەی نزیکەی ٤٠٠ لەسەد، دابەزی. ساڵی ٢٠١٥، واژۆکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی + ئەڵمانیا، دۆخی ئابووریی وڵاتەکەی باشکرد و بەهای دراوەکەشی بەرزبووەوە. بەڵام ساڵی ٢٠١٨، ئەمریکا بەبیانووی پێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، تاکلایەنە سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و لەپێشتر تووندتری کرد، ئەوە بووە هۆکاری داڕووخانی ئابووریی وڵاتەکە و هاڕەکردنی ریال، لە بەرامبەر دراوی بیانیدا. سزاکان ئێرانیان لە هەناردەکردنی نەوت بێبەشکردووە، کە سەرچاوەی ٦٩ % ی داهاتی ساڵانەی وڵاتە، ئەمەش بێتوانایی و کورتهێنانی مەترسیداری لە بودجەی گشتی وڵاتدا دروستکردووە. سزاکانی ئەمریکا هەروەها پیشەسازییەکانی وڵاتیان ماندووکردووە، بەتایبەت پیترۆکیمیاوی و کانزاکان. لە ئایاری ئەمساڵدا، ئێران رووبەڕووی هەڵاوسانێکی بێوێنە بووەوە، بەهای دراوەکەی ٦٠٠ لەسەد لەدەستدا، حکومەتی وڵات بڕیاریدا پەنا بباتە بەر تمەن لەبری ریال و ٤ سفری لەسەر دراوەکە سڕییەوە، ئێستا ١٠ هەزار ریالی کۆن، بەرامبەر یەک تمەنە. نرخی هەر دۆلارێک بەرامبەر ٢٣ هەزار و ١٧٠ دۆنگی ڤێتنامییە، سێیەم لاوازترین دراوی جیهانە لە رووی بەهاوە. لە کاتێکدا ڤێتنام هێشتا لە قۆناخی گۆڕانی قورسدایە لە ئابووریی سۆسیالیستییەوە بۆ ئابووریی بازاڕ، بەوەش بەهای دراوەکەی لەم قۆناخەدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە. لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆران سوورن لەسەر ئەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە هەنگاوی دروست دەنێت و بەمنزیکانە بە دراوسێ ئاسیاییەکانی دەگاتەوە. نرخەکەی ١٤ هەزار و ٥٨٧ ە بەرامبەر هەر دۆلارێک. بە لەبەرچاوگرتنی دابەزینی بەهای دراوە کۆنەکانی وڵاتەکە، ئیندۆنیزیا بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی وڵات لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ دا، حەوت دراوی دیکەی خستە بازاڕەوە کە گەورەترینیان ١٠٠ هەزار روپێ بوون. هەرچەندە ئیندۆنیزیا وڵاتێکی پێشکەوتووی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ئاسیایە، بەڵام بەهای دراوەکەی زۆر بێهێزە. حکومەت چەندین رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ بەهێزکردنی بەهای روپێ، بەڵام تائێستا سەرکەوتنی بەدەستنەهێناوە. هەر دۆلارێک بەرامبەر ١٠ هەزار و ٢٦٦ سوومە. لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە، سوومی نوێ کە خراوەتە بازاڕەوە، بەهاکەی بەرامبەر هەزار سوومی کۆنە. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ەوە، حکومەت سیاسەتی دراوی ئازادکردووە و نرخی یەک دۆلاری بەرامبەر هەشت هەزار و ١٠٠ سووم، دەستنیشانکردووە. بەهاکەی بەرامبەر یەک دۆلار، ٩ هەزار و ٨٨٩ یوانە، دراوی وڵاتێکی ئەفریقیی هەژارە. وڵاتەکە چەندین تاقیکردنەوەی ئەنجامدا کە بوونە هۆکاری دابەزینی بەهای دراوەکەی، لە ماوەی رابردوودا، جەنگ لە وڵاتەکەدا هەڵگیرسا و لەگەڵ پەتای کۆرۆنادا، جارێکی دیکە نەخۆشیی ئیبۆلاش سەریهەڵدایەوە. هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر ٩ هەزار و ٦٦١ فرەنگی گینییە، رێژەی هەڵاوسانی بەرز، هەژاریی بەردەوام و گەشانەوەی کاری مافیاکان، بووە هۆکاری دابەزینی ئاستی بەهای دراوی گینیا، کە وڵاتێکی ئەفریقیە و یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکانی خاوەن زۆرترین هەڵاوسان لە جیهاندا. لە رووی سەرچاوەی سرووشتییەوە، گینیا دەوڵەمەندە، خاوەنی کانی گەورەی زێڕ، ئەڵماس و ئەلمنیۆمە، بەڵام دراوەکەی یەکێکە لە بێهێزترینەکانی جیهان. یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٩ هەزار و ١١٣ کیپە. لە نێو پۆلێنی ماڵپەرە جیهانییەکەی تایبەت بەبەهای دراوەکاندا، کیپی دراوی وڵاتی لاوس، کە یەکێکە لە دەوڵەتەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا، لە ماوەی رابردوودا بەهای دانەبەزیووە، بەڵام بۆخۆی لە بنەمادا دراوێکی بێهێزە. هەرچەندە لەوکاتەوەی لە ساڵی ١٩٥٢ ەوە دەرچووە، بەردەوام لە بەرامبەر دۆلاردا گەشەی کردووە و هێزی زیاتری بەدەستهێناوە. هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر ٦ هەزار و ٩٦٥ گوارانە. پاراگوای دووەم هەژارترین دەوڵەتی ئەمریکای باشوورە. ئابوورییەکەی پاشەکشەیەکی بێوێنەی بەخۆوە بینیووە. چونکە هەڵاوسان و گەندەڵی و خراپیی کواڵێتیی خوێندن و ژمارەی زۆری هەژاران لە وڵاتەکەدا و بەرزبوونەوەی بێکاری و ئاماژەکانی سستبوونی گەشەی ئابووری، هۆکاری سەرەکی داڕمانی بەهای دراوی وڵاتەکەن. هەر دۆلارێک بە ٤ هەزار و ٩٨ ریالی کەمبۆدییە. ئەو دەوڵەتە شانشینیەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، لە پلەی دەیەمی بێهێزترین دراوە جیهانییەکانە. ئەو دراوە ساڵی ١٩٩٥ دەرچووە، بۆ ئەوەی شوێنی قرووشی هیندۆچینی بگرێتەوە کە پێشتر لە وڵاتەکەدا بەکاردەهێنرا. لە بنەمادا، بەهای ریال بەرامبەر دراوە جیهانییەکان لاواز بوو، دانیشتووانی وڵاتەکە بەشێوەیەکی بەرچاو ئەو دراوەیان بەکارنەدەهێنا و روویان لە دراوی بیانی کردبوو. بەشێکی بەرچاوی خەڵکی کەمبۆدیا دۆلاری ئەمریکی لە مامەڵە رۆژانەییەکانیاندا بەکاردەهێنن، ئەوەش بووەتە هۆکاری دابەزینی بەهای دراوی ناوخۆیی وڵاتەکە. راستە دۆلاری ئەمریکی مامەڵەپێوەکراوترین دراوی جیهانە، بەڵام دۆلار بەهێزترین دراوی دونیا نییە، بەڵکو یەکێکە لە بەهێزترینەکان. لە بەرامبەر دۆلاردا هەشت دراوی دیکە لە جیهاندا هەن کە لەرووی هێزەوە، لە دۆلار لەپێشترن. ئەمە بەپێی پۆلێنبەندی بەهێزترین دراوەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا. بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کاریگەریی زۆری لەسەر ئابووریی دونیا دروستکرد و گورزی کوشندەی لە هەندێک وڵات دا، زۆر وڵات یەدەگی دراوی بیانییان بەشێوەی بەرچاو کەمیکرد، بەڕادەیەک زۆر وەبەرهێن و کڕیار، هەست بە ترس دەکەن و لە نێو بازنەیەکی گوماندا دەسووڕێنەوە، کە بەهۆیەوە ناوێرن هەنگاوی نوێ بنێن لە پڕۆژە و بزنسی نوێدا. ئەم دۆخە، بووە هۆکار بۆ دابەزینی بەها و هێزی زۆر دراو، بەڵام ماڵپەری remitr. com دەڵێ، ئەو دۆخە نوێیە نەیتوانیووە کاریگەریی لەسەر دە بەهێزترین دراوی جیهان دروست بکات. ئەو ماڵپەرە بەهێزترین دراوەکانی جیهانی بەمشێوەیە داناوە: بەهای هەر دینارێکی کوێتی بەرامبەر ٣، ٢٥ دۆلاری ئەمریکییە. کوێت هەرچەندە وڵاتێکی قەبارە بچووک و رووبەر کەمە، بەڵام خاوەنی ئابوورییەکی یەکجار بەهێزە بەهۆی هەناردەکردنی زۆری نەوتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان. ٨٠ % ی کۆی داهاتی وڵاتەکە لە فرۆشی نەوتەوە بەدەست دێت. هەر دینارێکی بەحرەینی بەرامبەرە بە ٢، ٦٥ دۆلاری ئەمریکی. بەهای دراوی ئەو وڵاتە نزیکە لەهەمان بەهای دراوی کوێتەوە. بەحرەینیش وڵاتێکی بچووکی کەنداوە، بەڵام سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی وڵاتەکە، پیشەسازییەکانی پیترۆلە. هەر ریالێکی عومانی، بەرامبەر ٢، ٦٠ دۆلاری ئەمریکییە. ریالی عومان دراوی وڵاتێکی دیکەی گەورە هەناردەکاری نەوتە لە جیهاندا. هێزی کڕینی دراوەکە بەشێوەیەکە، حکومەتی عومان ناچاربوو دراوی زۆر بچووک لە شێوەی چارەگ و نیوە ریال چاپ بکات و بیخاتە بازاڕەوە. بەیەکێک لە دراوە بەهێز و بەبەهاکانی جیهان دادەنرێت، هەر دینارێکی ئوردنی بەرامبەر ١، ٤١ دۆلاری ئەمریکییە، بەپێچەوانەی کوێت، بەحرەین و عومانەوە، ئوردن سەرچاوەی گەورەی هەناردەکردنی نەوتی بۆ دەرەوە نییە. نهێنی هێزی دیناری ئوردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە بیست ساڵی رابردوودا بە دۆلاری ئەمریکییەوە بەستراوەتەوە، ئەمەش سیاسەتێکە پێناچێت لە داهاتووی نزیکدا، لەبەهای دراوە ئوردنییەکە کەمبکاتەوە. نرخی هەر پاوەندێک بەرامبەر ١، ٢٥ دۆلاری ئەمریکییە. پاوەند دراوی فەرمیی شانشینی یەکگرتووە (بەریتانیا)، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری هەڵگرانی تاج و هەرێمەکانی دەرەوە. هەندێکی دیکەش لە ناوچەکانی سەر بەشانسینی یەکگرتوو، وەک گیرنزی و گیبرالتار، دراوی تایبەت بەخۆیان هەیە کە دراوی ئەو ناوچانەش هەمان بەهای پاوەندی هەیە. نرخەکەی بە ١، ٢٠ دۆلاری ئەمریکییە. دوورگەکانی کایمان خاوەن دراوێکی بەهێزە، ئەمەش بەهۆی بوونی دوورگەکە بەیەکێک لە پێگە باجییەکانی جیهان و یەکێک لە گەورەترین پێنج سەنتەری دارایی لە جیهاندا. ئەو دەوڵەتە مۆڵەتی کارکردنی سەدان بانک لە جیهاندا دەدات، هەروەها مۆڵەتێکی زۆری سندووقەکانی ' هێج فاوند ' و کۆمپانیاکانی دڵنیایی دەدات. هەر یۆرۆیەک بەرامبەر ١.١١ دۆلاری ئەمریکییە، یۆرۆ دراوی فەرمی دەوڵەتانی یەکێتیی ئەوروپایە، دووەم گەورەترین دراوی یەدەگە لە جیهاندا. ناوچەی یۆرۆ چەندین دەوڵەتی خاوەن ئابووریی بەهێز و گەورەی جیهان لە خۆ دەگرێت و هەر ئەوەش وایکردووە، سەیر نەبێت دراوی ئەو ناوچەیە، یەکێک لە بەهێزترینەکانی سەر ئاستی جیهان بێت. هەر فرەنکێکی سویسری بەرامبەر ١.٠٤ دۆلاری ئەمریکییە. سویسرا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین دەوڵەتانی دونیا و سەقامگیرترینە، سیاسەتە دراوییە دروستەکانی و نزمیی ئاستی قەرزەکانی، وایکردووە فرەنکی سویسری ببێتە ' دراوێکی پارێزراو '. بەربڵاوترین و مامەڵەپێوەکراوترین دراوی جیهانە، لە یەدەگی دراوی بیانی وڵاتاندا، گەورەترینە لە جیهاندا، دۆلار بەردەوام بەهێزە چونکە دڵخوازییەکی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان هەیە، هەروەها بانکە ناوەندیی و بازرگانییەکان لە سەرانسەری جیهاندا، بەردەوام لای خۆیان هەڵیدەگرن لەبەر پێویستییان لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا. نرخەکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ٠، ٧٣ دۆلارە، دراوی فەرمیی کەنەدایە و شەشەم مامەڵەپێوەکراوترین دراوی جیهانە. هێزی دۆلاری کەنەدی بۆ سەرچاوە سرووشتییە گەورەکانی کەنەدا دەگەڕێتەوە، کە پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە. کەنەدا یەدەگی یەکجار گەورەی نەوتی خاوی هەیە، دووەم بەرهەمهێنەری یۆرانیۆمە لە جیهاندا. دۆلاری کەنەدی هەستیارە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا، چونکە زۆرینەی مامەڵە داراییەکانی کەنەدا، لەگەڵ ئەمریکادایە و بەهای دۆلاری ئەمریکی، کاری لێدەکات.", "summary": "هێزی دراوی هەر وڵاتێک، گوزارشت لە ئاستی ئابووریی وڵات و سەقامگیری و توانای ئابووری لەسەر ئاستی جیهاندا دەکات. ئەو دراوە بەهێزانەی رۆژانە ناوەکانیان دووبارە دەبێتەوە، هەمیشە بریتین لە پاوەندی ئیستەرلینی، دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ و هەندێک دراوی دیکەش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/131020205", "category": "business", "summary_length": 246, "article_length": 9894, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 4469}, {"article": "نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، ئەو ٥٠٠ ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری خەرجکردنی داوە وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠، بە دوو قۆناخ خەرجدەکرێت، قۆناخی یەکەم نزیکەی ٢٠٧ ملیار دینار خەرجدەکرێت. نەوزاد شێخ کامیل، روونیکردەوە، لە قۆناخی یەکەمدا ١١ ملیار و ٧٣٩ ملیۆن بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت، کە بەم شێوەیە دەبێت: - هەولێر ٣ ملیار و ٤٢٣ ملیۆن دینار - سلێمانی ٥ ملیار و ٧٧ ملیۆن دینار - دهۆک ٣ ملیار و ٢٣٩ ملیۆن دینار بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پشووی سەری ساڵ دابەشکردنیان دواکەوتووە، بەڵام بڕیارە ئەو هەفتەیە رێکارەکانی تەواو بێت و هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستان. دواتریش قۆناخی دووەمی ئەو پارەیە خەرج دەکرێت. ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بایی زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دینار گەنمی رادەستی حکومەتی عێراقی کردووە، تائێستا نزیکەی ٣٠ ملیار دیناری خەرجکراوە.", "summary": "وەزارەتی بازرگانیی عێراق زیاتر لە ١١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار وەک شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خەرجدەکات، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/02012021", "category": "business", "summary_length": 180, "article_length": 976, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 430}, {"article": "رێکخراوی ئۆپێک لە دوایین راپۆرتی مانگانەی خۆیدا رایگەیاندووە سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت بەڵام چاوەڕوان ناکرێت کە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی لیتەیی ئەمریکا بەو زووانە بتوانێت بەرزببێتەوە. لەکاتی داخستنی بازاڕەکان، نرخی نەوتی برێنت ٣٩ سەنت بەرزبووەو هەر بەرمیل بە ٧٣ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا ٤٦ سەنت بەرزبووەوە و بە ٧١ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. رۆژی چوارشەممەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٩ و نزیکبووەوە لە ٧٥ دۆلار، بەڵام نەیتوانی لەو ئاستە بەرزتر بێتەوە. بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە دوای وتاری جێرۆم پاول سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا بووە هۆکاری وەستانی بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت. هەروەها سەرهەڵدانی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان هۆکارێکی دیکە بوو کە رێگریی لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوو کرد.", "summary": "نرخی نەوتی برێنت لەکاتی داخستنی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا دووبارە بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە ٧٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/19062021", "category": "business", "summary_length": 116, "article_length": 847, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 376}, {"article": "کۆمپانیای داناگاز رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا قازانجی پوختەی کۆمپانیاکە ٣١٧ ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ کە لەڕووی داراییەوە کۆمپانیاکە زیانی ٣٧٦ ملیۆن دۆلاری بەرکەوت، قازانجی کۆمپانیاکە زیادیکردووە. لە بەیاننامەکەی داناگازدا هاتووە، بەرزبوونەوەی داهاتەکانی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکە بووە. داناگاز رایگەیاندووە، داهاتەکانیان لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٤٥٢ ملیۆن دۆلار بووە کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ کە ٣٤٩ ملیۆن دۆلار بوو، بە رێژەی ٣٠ % بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە. کۆمپانیای داناگاز رایگەیاندووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان، داهاتەکانی زیادیکردووە. کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە ٢٠٢١ دا بە رێژەی ٢ % دابەزیوە بۆ رۆژانە ٦٢ هەزار و ١٠٠ بەرمیل هاوتای نەوت، لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٢٠ ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە ٦٣ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل هاوتای نەوت بووە لە رۆژێکدا. بەپێی داناگاز، قەبارەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی ٥ % لە ٢٠٢١ دا بەراورد بە ٢٠٢٠ بەرزبووەتەوە، هەرچەندە ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە هەمان ماوەدا لە میسر بە رێژەی ٧ % دابەزیوە. پاتریک ئاڵمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای داناگاز دەڵێت، \"ئێمە ساڵی رابردوومان بەڕێکرد بە رەوشێکی باشی داراییەوە. لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢١ دا ژمارەیەکی پێوانەییمان لە بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و گازی LPG لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرد. لە ماوەی سێ ساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتیمان لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی ٥٠ % بەرزکردووەتەوە\".", "summary": "ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیای داناگاز نوێترین راپۆرتی دارایی خۆی بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە، قازانجی پوختەی کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢١ دا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/090220221", "category": "business", "summary_length": 161, "article_length": 1468, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 640}, {"article": "ئەو بڕە پارەیەی بە زۆرینەی دەنگی دیموکراتەکان تێپەڕێندراوە، پێویستی بە ئەنجوومەنی پیرانیش هەیە بەرلەوەی دەست بە خەرجکردنی بکرێت. بەگوێرەی پاکێجەکە ٣٠٠ دۆلار هەفتانە دەدرێتە ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە کاریان لەدەستداوە، بڕە پارەیەکیش بۆ ئەو بازاڕ و مامەڵانە خەرجدەکرێت کە زەرەر و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە وەکو رێستورانتەکان، ئەوەی دیکەش دەدرێتە قوتابخانەکان، کارمەندانی کەرتی تەندروستی و کرێچییەکان کە بەهۆی ئەم قەیرانەوە کرێیەکانیان پێنادرێت. پڕۆژەبڕیارەکە کە شەوی رابردوو پەسەندکرا لە ٥٥٩٣ لاپەڕە پێکاتبوو. کە گەورەترینە لە مێژوودا، ئەمەش پەسەندکرا دوای چەندین مانگ لە رای جیاواز و دەمەقاڵی و هەڵوەشانەوەی ژمارەیەک داواکاری دیموکراتەکان بەرلەوەی وەرزی دانیشتنەکانی کۆنگرێس بۆ ئەمساڵ بەدوایی بێت. ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژەبڕیارەکەی پەسەندکردووە و لە کاژێرەکانی داهاتوودا ئەنجوومەنی پیرانیش دەنگی لەسەر دەدات.", "summary": "دوای رێککەوتنی کۆماری و دیموکراتەکان لەسەر پاکێجێکی ٩٠٠ ملیار دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پاکێجەکەی پەسەندکرد. پارەکە وەکو پاڵپشتییەک دەدرێتە مامەڵەی بچووک و بازرگان و هەروەها بۆ هەڵمەتی کوتانیش بە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاردێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/221220201", "category": "business", "summary_length": 272, "article_length": 812, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 375}, {"article": "بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی یەكشەممە ٢٣ ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەسەر رووبەری ٥٠٠ دۆنم زەوی بەردی بناخەی پرۆژی دروستكردنی سایلۆیەكی گەنم و چەند كارگەیەكی بەرهەمەكانی گەنم دادەنێ. وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، \"پرۆژەكە زۆر گەورەیە، جگە لە دروستكردنی سایلۆیەك، چەند كارگەیەكیش بۆ بەرهەمەكانی دیكەی گەنم دروست دەكرێن. \" بە گوتەی بێگەرد تاڵەبانی، \"ئەمساڵ بۆ ئەو سایلۆیە گەنم لە جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان وەردەگیرێت، گوتیشی \"سایلۆ نوێیەكەی هەولێریش ٧٠ % كارەكانی تەواوبووە و بۆ ئەمساڵیش گەنم لە جووتیاران وەدەگیرێت. \" ئەمساڵ، بۆ یەكەمین جار حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەت، گەنمی جووتیارانی كوردستان دەكڕێتەوە. رۆژی ١٨ ـی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە هەولێر رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و هەوڵی هەمەجۆرکردنی ئابووریی کوردستان دەدەن. گوتیشی، رۆژ به رۆژیش كوردستان هه‌نگاوی زیاتر دەنێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، هەوڵەکانیان بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری بۆ ئه‌وه‌یە کە چی دیکە \"ئێمه پشت به تەنیا سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات نه‌به‌ستین. \"", "summary": "بۆ دانانی بەردی بناخەی پرۆژەیەكی سایلۆ و دروستكردنی چەند كارگەیەكی بەرهەمەكانی گەنم، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەیێنێت، بۆ ئەو سایلۆیە ئەمساڵ گەنم لە جووتیارانی سنووری سلێمانی وەردەگیرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/220520212", "category": "business", "summary_length": 276, "article_length": 1254, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 572}, {"article": "خەلیل غازى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە (تۆڕى میدیایی رووداو)ى راگەیاند؛ سەرجەم ئەندامانى لیژنەکە رەزامەندییان داوە کە شایستە داراییەکانى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵانى ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرجبکرێت لە چوارچێوەى پڕۆژەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، کە بڕەکەى نزیکەى ٣٠٩ ملیار دینارە. شایستەى دارایی ئەو سێ ساڵەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان کە زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دینار بوو، بە پاساوى بڕینى بەشەبودجەى هەرێمى کوردستان و قەیرانى داراییەوە تەنیا نیوەى لەلایەن حکومەتى ناوەندییەوە دراوە. بەپێی بڕگەی یەکەمى ماددەى سێیەمى پڕۆژەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، ٣٥ % ی ئەو ٢٥ تریلیۆن دینارەى لە پرۆژەکەدا دیاریکراوە بۆ شایستەى دارایی دانەوێڵەى جووتیاران خەرجدەکرێت، شایستەى دارایی سێ ساڵى گەنمى جوتیانى هەرێمی کوردستان لەو بڕە پارەیە خەرج دەکرێت. ئەندامەکەى لیژنەى دارایی ئاماژەى بەوەدا هەفتەى داهاتوو ئەو پرۆژەیاسایە لە پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە، ئەگەر بەربەست نەچێتە بەردەمى، بەوپێیەى بە گوتەى ئەو، بەشێک لە پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەن لەبرى ئەو یاسایە، پرۆژەیاسای بوجەى ٢٠٢٢ پەسند بکرێت.", "summary": "لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رەزامەندي داوە لەسەر خەرجکردنى شایستەى دارایی گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵانى ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٦ لە رێگەى جێکردنەوەى لە پڕۆژەیاسای پشتیووانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، کە بەگوتەى ئەندامێکى لیژنەکە هەفتەى داهاتوو ئەو یاسایە یەکلایی دەکرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/060420223", "category": "business", "summary_length": 286, "article_length": 1044, "summary_token_count": 136, "article_token_count": 502}, {"article": "ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە میانی بەشداریکردن لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو لە وەڵامی پرسیاری کەی ٣٢٠ ملیار دینارەکە دێت؟ رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی دارایی هەفتەیەک لەمەوبەر بووە و \"بریکاری وەزارەتی دارایی گوتویەتی ٣٢٠ ملیارەکە تاوەکو کۆتایی مانگی ١٠ دێت\". بۆ ناردنی پارەش بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئەحمەد سەفاری گوتووە، \"دەبێت نەوت و داهاتی گومرگ رادەستی بەغدا بکەن\". بەپێی رێککەوتنی پێشووی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بەغدا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مانگانە ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسندکرا کە ناردنی ئەو بڕەپارەیە راگیراوە تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێک لە داهاتی نەوت کە کۆمپانیای سۆمۆ دیاری دەکات لەگەڵ داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان رادەستی بەغدا دەکات. ئەحمەد سەفار، لەبارەی بودجەی ٢٠٢١ باسی لەوە کرد، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ناردنی شاندێک بۆ بەغدا و ئەوان دەبێت رێککەوتن بکەن، باسی لەوەشکرد، لە پەرلەمان و لیژنەی دارایی پشتنابەستن بە رێککەوتنەکانی کە لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکرێت، \"بۆیە دەبێت رێککەوتنی سیاسیش لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان بکرێت\". شەوی رابردووش، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ گوتەبێژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا پابەندە بە ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان و دەڵێت، ناکرێت جیاوازی بکرێت لەنێوان فەرمانبەرێک لە بەسرە و فەرمانبەرێک لە هەولێر. سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژەکەی کازمی رایگەیاند، ئەوان تاوەکو ئێستاش لەسەر بنەمای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ پارە خەرجدەکەن، بەپێی ئەو بودجەش بەشی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، بەڵام لەبەرئەوەی پابەندنەبووە بە ناردنی رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت، هەروەها هەندێک پابەندیی دیکەی دارایی، هەربۆیە ئەوان ئەو بڕە داهاتە دەبڕن و تەنیا ٣٢٠ ملیار دینار دەنێرن. بە گوتەی د. ئەحمەد سەفار، عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە بە نزیکەی ١٢٠ ملیار دۆلار قەرزاری هەرێمی کوردستان و بەپێی دەستوور و یاسا دەبێت بیداتەوە. موسەننا ئەمین، یەکێکی دیکەبوو لە بەشداربووانی بەرنامەی لەگەڵ رەنج، باسی لەوە کرد، \"لە فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ٣٠٠ ملیار زەرەر دەکەین و ئەوەی زەرەرمەندە لەو دۆخە، خەڵکی هەرێمی کوردستانە\". دوێنێ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکیدا رایگەیاند، ئامادەن بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەمەرجێک شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرن. د. ئەحمەد سەفار ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو تەواوی مەلەفی نەوت بداتە بەغدا، بەڵام خۆیان نەیانویست و لەسەر ٢٥٠ هەزار بەرمیل رێککەوتن. بە گوتەی ئەحمەد سەفار دوو رێگە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا ئەوانیش، یان رادەستکردنی تەواوی نەوت و گومرگە بە بەغدا، یان رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیە و پشتبەستنە بە داهاتی ناوخۆ بۆ دابینکردنی مووچە.", "summary": "بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە کە بریکاری وەزارەتی داراییشی تێدابووە، ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری حکومەتە کە ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەنێرن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/161120201", "category": "business", "summary_length": 226, "article_length": 2710, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 1188}, {"article": "لە ٢٠ی مانگی ئاب، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی لیبیا دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی راگەیاند کە لە مانگی کانوونی دووەمەوە لەلایەن خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانیی لیبیا دامەزراوە نەوتییەکان ئابڵوقە درابوون. لە ساڵی ٢٠١١ وە، لەوکاتەی موعەممەر قەزافی، سەرۆکی لیبیا لە دەسەڵات دورخرایەوە و دواتر کوژرا، بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا رووی لە کەمبوونەوە کردووە و چەندجارێکیش بەتەواوی وەستاوە. بەگوێرەی کۆمپانیای شیکاری \"ڤۆرتێکسا\"، هەناردەی نەوتی لیبیا لە مانگی ئەیلوول بەراورد بە مانگی پێش خۆی بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە. شرۆڤەکاران پێشبینیدەکەن بە کردنەوەی بەندەرە نەوتییەکانی مارسا هاریگا، برێگا و زوێیتینا، ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی لیبیا زیاتر بەرزببێتەوە ئەگەر بێتو هۆکارێک نەبێتە هۆی وەستانی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە. لیبیا نۆیەم گەورەترین یەدەگی نەوتی هەیە، لەنێو وڵاتانی خاوەن نەوت خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی وڵاتە ئەفریقییەکانیشە. نەوت تاکە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی لیبیایە و هۆکاری سەرەکیی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەش بووە. لەدوای شەڕی ناوخۆی لیبیا لە ساڵی ٢٠١١، گرووپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر کەرتی نەوتدا گرت. هۆزە باڵادەستەکانی رۆژهەڵاتی لیبیا کە پاڵپشتی لە خەلیفە حەفتەر دەکەن، هەر زوو لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەستیان بەسەر کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکاندا گرت، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەیان، کە رۆژانە ١.٢ ملیۆن بەرمیل بوو، راگرت. ئابڵوقەدانی کەرتی نەوت لەلایەن هۆز و سوپای خەلیفە حەفتەر، زیانی ١٠ ملیار دۆلاری لە لیبیا داوە و بووە هۆی کەمبوونەوەی سووتەمەنی و دروستبوونی قەیرانی کارەبا.", "summary": "دوای دوو هەفتە لە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیا، ئەو وڵاتە بەرهەمهێنانی نەوتەکەی بۆ سێ هێندەی سەرەتای دەستپێکردنەوەکە بەرزدەکاتەوە و لەم هەفتەیەدا رۆژانە ٢٧٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/041020201", "category": "business", "summary_length": 202, "article_length": 1446, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 648}, {"article": "پیتەر زیارتۆ، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا باسی لەوە کرد، \"پاکێجی سزاکانی برۆکسل بەم فۆڕمە ناتوانرێ پشتگیریی بکرێت، ناتوانین دەنگی پێبدەین، هەنگاریا تەنیا دەتوانێت پشتگیریی سزایەک بکات کە هەناردەی بۆری نەگرێتەوە، لەم حاڵەتەدا ئاسایشی وزەی هەنگاریا سەقامگیر دەبێت، بەڵام ئێستا وا نییە\". ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا چەپڵەیان بۆ بڕیارێک لێدا کە ماوەیەکی زۆرە ئەوروپا لێی دوودڵ بووە. ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا گوتی، \"ئەمڕۆ رەشنووسێک دەخەینەڕوو بۆ قەدەخەی تەواوی نەوتی رووسیا لە لایەن ئەوروپاوە. ئەمە قەدەخەی تەواوەتیی نەوتی رووسیایە، نەوتی دەریایی و بۆری، خاو و پاڵاوتەکراو\". رۆژی چوارشەممە باڵیۆزی ٢٧ وڵاتە ئەوروپییەکە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسەکەی ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین. پێویستە پێش جێبەجێکردن، رەزامەندی لەسەر رەشنووسەکە بدرێت. بڕیارەکەش سلۆڤاکیا و هەنگاریا ناگرێتەوە، چونکە ئەو دوو وڵاتە بە تەواوی پشت بە وزەی رووسیا دەبەستن، بەڵام کاتیان پێدەدرێت تاوەکو جێگرەوەیەک بدۆزنەوە. ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین هەروەها گوتیشی، \"بۆیە لە ماوەی شەش مانگدا نەوتی خاوی رووسیا و تاوەکو کۆتایی ساڵیش بەرهەمە پاڵاوتەکراوەکان قەدەخە دەکەین. بەمشێوەیە، گوشارەکان لەسەر رووسیا دەگەیێنینە بەرزترین ئاست، چونکە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا، دەبێت زامنی ئەوە بکەین ئابووریمان بەهێز بمێنێتەوە\". ئەڵمانیا کە لە پرسی قەدەخەی وزەی رووسیا گرێکوێرەی ئەوروپا بووە، هەنگاوەکە بە پێویست دەزانێت، بەڵام هۆشداریشی دا لەوەی نرخەکانی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەبن. رۆبێرت هابێک، وەزیری دارایی ئەڵمانیا دەڵێت، \"ئەو راستییەی کە دەبووایە سەرجەم ئەو هەنگاوانە جێبەجێ کرابان و دواکەوتن هەبووە وەک چەند جارێک گوتراوە، بەو واتایە نایەت کە ئێمە [ئەڵمانیا] ناتوانین وەک وڵاتێک قەدەخەی نەوتی رووسیا بکەین. \" دوای گوتەکانی ڤۆندێرلاین، نرخی نەوت ٤ % بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠٩ دۆلار، نەوتی تێکساسیش گەیشتە ١٠٦ دۆلار. وزە پایەی سەرەکیی بودجەی رووسیایە، لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠٢٠، نەوت و گاز بە تێكڕا ٤٣ % ـی بودجەی رووسیایان پێکهێناوە.", "summary": "رۆژی چوارشەممە، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رەشنووسێکی ئاراستەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە کە لە ٢٧ وڵات پێکدێن، تاوەکو بڕیاری خۆیان لەبارەی سەپاندنی سزا نوێیەکانی سەر رووسیا بدەن. هەنگاریاش بووە یەکەم وڵات دژی هەنگاوەکە وەستایەوە و دەڵێت، ئاسایشی وزەی وڵاتەکەی بە تەواوەتیی تێکدەچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/050520222", "category": "business", "summary_length": 313, "article_length": 1836, "summary_token_count": 148, "article_token_count": 865}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ٢٤ - ٠٣ - ٢٠٢٢ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەروو ١٢١ دۆلار، بەڵام لە کۆتایی رۆژەکەدا دابەزییەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووبارە بەرزبووەوە و ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١٩ دۆلار و ٤٠ سەنتە، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە ١١٢ دۆلار و ٤٥ سەنتە. هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ خوار ١٠٠ دۆلار دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام کۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت جارێکی دیکە دەستی بە بەرزبوونەوە کرد، رۆژی چوارشەممەش بەهۆی لێدوانەکانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، نرخی نەوت چەند دۆلارێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژەکانی سەرەتای هەفتە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەڵام بەراورد بە داخستنی بازاڕ لەگەڵ دوێنێدا کەمێک دابەزیوە و ئێستا هەر ئۆنسەیەک بە ١٩٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سەروو ٢٠٠٠ دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام ئەو نرخە بە جێگیری نەمایەوە و دابەزی. هەروەها نرخی زیویش کەمێک بەرزبووەتەوە و هەر ئۆنسەیەکی زیو بە ٢٥ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بە ٢٥.٠٢ دۆلار بوو. بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان دوای ئەوەی رۆژی رابردوو بەهای رۆبڵی رووسی بەرزبووەوە بەهۆی ئەو لێدوانەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کە گوتی، لەگەڵ \"وڵاتانی نەیار\" تەنیا بە رۆبڵ مامەڵە دەکەن لە فرۆشتنی گازدا، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە بەهای ئەو دراوە دابەزی. ئێستا هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر ١٠٢ رۆبڵی رووسییە. ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دیناری عێراقی پاوەند - دۆلار ١.٣٢ GBP / USD دۆلار - یەن ١٢١.٣١٦ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٤.٨٤ USD / TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) ٢٦ هەزار و ٢٧٠ تمەن USD / IRR یەک دۆلاری ئەمریکی ١٠٢ روبڵی رووسی", "summary": "ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە سەرووی ١١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام نرخی زێڕ کەمێک دابەزیوە. بەهای رۆبڵی رووسیش دووبارە دابەزی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/25032022", "category": "business", "summary_length": 177, "article_length": 1615, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 773}, {"article": "ئێستا ئیمارات دوای هەر یەکە لە تورکیا، ئێران و چین چوارەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستانە و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو لا ساڵانە زیاتر لە ملیارێک دۆلارە. ئێستا ١٢٠ کۆمپانیای ئیماراتی لە هەرێمی کوردستانن و لە رێگەی وەبەرهێنانی راستەوخۆوە بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار سەرمایەگوزاریان کردووە و لە رێگەی پرۆژەی هاوبەشیشەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان بە بڕی نزیکەی ٤٢٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە. ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان بووەتە پردێک لەنێوان هەر یەکە لە چین و هیندستان کە لە رێگەیەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوانیاندا دەکرێت. کۆمپانیای دانەگاز و کرێسنت پێترۆڵیۆم کە دوو کۆمپانیای گەورەی بەرهەمهێنانی گازی ئیماراتن لە چوارچێوەی کۆنسێرتیۆم (کاری هاوبەشی چەند وڵاتێک)ی پێرل پێترۆڵیۆمدا وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی کۆرۆمۆر و چەمچەماڵ دەکەن و رۆژانە ٤١٨ ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بەرهەمدەهێنن.", "summary": "لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە لەگەڵ کرانەوەی هەرێمی کوردستان بە رووی وەبەرهێنانی بیانیدا کۆمپانیا ئیماراتییەکان روویان کردە هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/021220203", "category": "business", "summary_length": 132, "article_length": 832, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 372}, {"article": "ریشی سووناک، وەزیری دارایی بەریتانیا وەڵامی سەندیکاکانی بازرگانی دایەوە، کە داوای هاوکاریی داراییان لە حکومەت کردبوو، بۆئەوەی رێگە لە لەدەستچوونی هەزاران کار بگیرێت بەهۆی رێکارە نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو رابگەیێنرێن. لە باکووری ئینگلتەرا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، ئەگەری زۆرە رێستۆرانت و مەیخانەکان جارێکی دیکە دابخرێن، کە سێ مانگ لەمەوبەر بەهۆی کەمبوونەوەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرانەوە. بە گوێرەی پرۆگرامێکی نوێی هاوکاری، حکومەتی بەریتانیا ٦٧ % ـی مووچەی ئەو کارمەندانە دەدات کە شوێنی کارکردنیان دادەخرێت و ناتوانن کاربکەن، زۆرترین مووچەش کە ئەو کارمەندانە وەریدەگرن دەگاتە ٢١٠٠ پاوەند. وەزیری دارایی بەریتانیا لەبارەی هاوکارییە داراییەکانی حکومەت رایگەیاند، تەنیا ئەو بازرگانییانە سوود لەو هاوکارییە وەردەگرن کە دەکەونە ژێر کاریگەریی رێکارە نوێیەکان و بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت رۆژی لەدوای یەک دادەخرێن. بەگوێرەی ریشی سووناک، بڕیارەکە لە سەرەتای تشرینی دووەمی ئەمساڵ جێبەجێدەکرێت و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو گۆڕانکاریی لە بڕیارەکەدا دەکرێت.", "summary": "حکومەتی بەریتانیا دوو لەسەر سێی مووچەی کارمەندانی ئەو کۆمپانیایانە دەدات، کە بەهۆی رێکارە نوێییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناچاردەبن دابخرێن و ئەوانیش بێکار دەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/101020201", "category": "business", "summary_length": 174, "article_length": 1059, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 471}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٠٦ - ٠١ - ٢٠٢٠، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو فەرمانە لە رۆژی ١ - ١ - ٢٠٢١ ـەوە جێبەجێدەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی یاسای چاکسازییە و بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی سێیەمە لە ماددەی ٤ی پەیڕەوی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٠ کە پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان. هەروەها ئەو بڕیارە پاڵپشتە بە پەیڕەوی دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان بە ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٠. رۆژی ٠٤ - ٠١ - ٢٠٢١، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە وەزیری دارایی و ئابووری مووچەی زیاتر لە ١٠ هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕیوە کە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر ناویان تۆمارکراوە. هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا لەڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات و سەردانی شوێنی دیاریکراو بە وەزارەتەکەی بکات. رۆژی ٨ - ٧ - ٢٠٢٠ قۆناخی دووەم و سێیەمی سیستەمی بایۆمەتری چووە بواری جێبەجێكردنەوە. د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران بە رووداوی راگەیاندبوو کە قۆناخی دووەم و سێیەمی سیستەمی بایۆمەتری سوودی زۆری دەبێت بۆ رێكخستنەوەی سیستەمی میلاكاتی وەزارەتەكان و رێكخستنەوە سیستەمی مووچە و نەهێشتنی ئەوەی پێدەگوترێ \"بندیوار\". قۆناخی یەکەمی تۆماری بایۆمەتری لە ساڵی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، لە قۆناخی یەکەمدا ناوی یەک ملیۆن و ٢٥٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە سیستمەکەدا تۆمارکران. سیستمەکە توانای تۆماركردنی ٣٠ ملیۆن كەسی هەیە.", "summary": "وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی ١٣ هەزار و ٢٨٢ کەسمان بڕی کە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/060120215", "category": "business", "summary_length": 132, "article_length": 1668, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 774}, {"article": "عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیژنه‌ى وزه و سامانە سرووشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"دوای ئەوەی ماوەی یاسایی ئەو کۆمپانیایە تەواوبوو کە کاری گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی دەکرد، ئامادەکاری بۆ پرۆسەی تەندەرین بە بەشداری ١٥ کۆمپانیا کرا. تەندەر کرا، بەڵام کار بەو تەندەرە نەکرا و درایەوە ھەمان کۆمپانیای پێشوو بە نرخی ١٩.٥ دۆلار بۆ گواستنەوەی یەک تۆن نەوتی حەسیرە بۆ بۆری نەوتی خورمەڵە، کە پێشتر ٢٧ دۆلار بوو\". عەلی حەمەساڵح ئەوەشی گوت، \"بەھۆی ناڕازیبوونی شۆفێرانی تانکەرەکان و ئەو کۆمپانیانەی کە دەڵێن ئامادەین بە کەمتر لەو نرخە نەوتەکە بار بکەین و بیگوازینەوە، چوار رۆژە پرۆسەی گواستنەوەی ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی حەسیرە وەستاوە، ئێستاش بەرھەمھێنان وەستاوە. \" عەلی حەمە ساڵح ئاماژەش دەکات: \"نزیکەی ١٣٠٠ شۆفێری تانکەر لە گەرمیان لە گواستنەوەی ئەم نەوتەدا کار دەکەن. ئەمڕۆ دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ شۆفێرانی تانکەرەکان بەڵێنی ئەوەمان پێدان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و ئەنجوومەنی وەزیراندا کاری جیددی بکەین و بە یاسا ئەم گرفتە چارە بکرێت. بۆ ئەوەش دوو رێگە ھەن، یەکەمیان کارەکە بەپێی تەندەر بدرێتە ئەو کۆمپانیای کەمترین نرخ دەدات و مەرجی یاسایی بەدیدەهێنێت، دووەم، حکومەت خۆی پرۆسەکە بەڕێوەببات و ئەو شۆفێری تانکەرانەی ئێستا کاردەکەن لە کاری خۆیان بەردەوام بن و بۆ گواستنەوەی ھەر تۆنێک ٢٤ ھەزار دیناریان بۆ ئەژمار بکرێت\". هاوکات کۆمپانیای جەهانگیر کە دەڵێ براوەی تەندەری گواستنەوەکەی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"ئێستاش ئامادەین بۆ گواستنەوەی نەوتی حەسیرە بە نرخی ١٦.٩٠ دۆلار بۆ هەر تۆنێک، بەڵام بەداخەوە لە ٢٩ ـی ئاداری ٢٠٢١ دا لە لایەن کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی ئاگادارکراینەوە کەوا تەندەرەکە دراوە بە کۆمپانیایەکی دیکە و بێ هیچ هۆکارێک و بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک لە کارەکە دوورخراینەوە، بۆیە رێکاری یاسایی دەگرینەبەر\". لە لایەن خۆیەوە، سەرکۆ ئازاد، ئەندامی لیژنه‌ى وزه و سامانە سرووشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایەی لەوێ کاری وەبەرهێنان دەکات بریتییە لە کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی و نوێنەری ئەو کۆمپانیایەش رایگەیاندووە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کار لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە دەکەن کە پێشتر تەندەری لەگەڵیان هەبووە، نەوەک ئەوەی دواتر تەندەرەکەی بۆ دەرچووە. سەرکۆ ئازاد ئەوەشی گوت، لە بابەتی پێدانی تەندەر و پێدانی مافی کارکردن بە گواستنەوەی سووتەمەنی بە کۆمپانیاکان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی نییە و ئەو وەزارەتە تەنیا دەتوانێت نرخی گواستنەوەی سووتەمەنییەکە دیاری بکات.", "summary": "سەرۆکی لیژنه‌ى وزه و سامانە سرووشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ماوەی چوار رۆژە بەھۆی ناکۆکی دوو کۆمپانیای گواستنەوەوە بەرھەمھێنانی ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی حەسیرە لە ناوچەی گەرمیان وەستاوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/020420213", "category": "business", "summary_length": 220, "article_length": 2354, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 1050}, {"article": "حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندووە کە پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستبەرداری رێککەوتنی ئەتۆمی بێت، ئێران رۆژانە سەرووی ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە. جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژیردراوی ئەمریکا رایگەیاندووە کە دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، بە مەرجێک ئەو وڵاتە بە تووندی پابەندی رێککەوتنەکە ببێتەوە. سەرۆکۆماری ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەخێرایی دەست بە بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت دەکەنەوە. ئێران ئێستا رۆژانە نزیکەی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨ رۆژانە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.", "summary": "بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ئەو وڵاتە خۆی ئامادەکردووە بۆ هەناردەکردنی بەرچاوی نەوت لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا، بەو پێیەی کە بەرپرسانی باڵای ئێران پێیانوایە دوای هاتنەسەرکاری جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، گەماڕۆکانی سەر ئەو وڵاتە لادەدرێن و بەو چەشنەش رێگە بە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان دەدرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/071220201", "category": "business", "summary_length": 321, "article_length": 605, "summary_token_count": 144, "article_token_count": 279}, {"article": "محەممەد فەرید سپەری، سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای سنە بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی ٣٩.٥ % و بەراورد بە ساڵانی رابردوو ٢٨ % کەمیکردووە و لە نیوەی دوایین مانگی زستانەوە بارانبارینێکی کاریگەر و جێی سەرنج نەباریوە. بەگوتەی سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای سنە کەمیی بارانبارین زیانی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ گەیاندووە. زۆربەی زیانەکە بۆ بەرهەمی گەنم بووە و هەزار و ٤٠٠ ملیار تمەن زیانی بە بەرهەمی گەنم گەیاندووە، ٥٠٠ ملیار تمەن زیانی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە هەبووە. هەروەها ١١٠ ملیار تمەنیش زیانی بۆ بەرهەمەکانی وەک ترێی دێم، بادامی دێم، سماق و دەرمانی گیایی لە پارێزگاکە هەبووە. لە یەکەمین مانگی بەهار پلەکانی گەرما سێ پلە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر بەرزبووەتەوە و هەر پلەیەک گەرما وادەکات کە گژوگیا و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ١٥ % زیاتر پێویستیان بە ئاو بێت کە بەهۆی کەمیی بارانبارین زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە زیانیان پێگەیشتووە. تاوەکو ئێستا بەرهەمی گەنمی پارێزگای سنە ٢٧٠ هەزار تۆن کەمبووەتەوە، بەڵام وەک سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای سنە ئەگەر تاوەکو کۆتایی دووەم مانگی بەهار ١٥ میلی مەتر باران ببارێت، زیانەکان قەرەبوو دەکرێنەوە. ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم لە پارێزگای سنە بەرهەم دەهێندرێت کە ٨٠٠ هەزار تۆن لە گەنمەکە لەلایەن حکومەتەوە و بە نرخی حکومی دەکڕدرێت.", "summary": "باران نەبارین و وشکەساڵیی ئەمساڵ، قەیرانێکی گەورەی بۆ کشتوکاڵی پارێزگای سنە دروستکردووە و زیانێکی گەورەی بە گەنم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکەی پارێزگاکە گەیاندووە کە بە زیاتر لە ٢ هەزار ملیار تمەن (١٠٠ ملیۆن دۆلار) دەخەمڵێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/10052021", "category": "business", "summary_length": 229, "article_length": 1251, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 576}, {"article": "بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئەمڕۆ هەینی ١ - ١٠ - ٢٠٢١ بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا عێراق ٩٢ ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و ٤٨٥ بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و لە ئەنجامی فرۆشتنی ئەو نەوتەش ٦ ملیار و ٧١١ ملیۆن و ٧ هەزار دۆلاری دەستکەوتووە. بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا حکومەتی عێراق ٨٩ ملیۆن و ٢٢٤ هەزار و ٣٥٤ بەرمیل نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و نێوەڕاستی وڵاتەوە هەناردەکردووە. هەر لە مانگی رابردوودا ٢ ملیۆن و ٩٢٢ هەزار و ٨٥٧ بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە نێردراوەتە دەرەوە و ٢٧٥ هەزار و ٢٧٤ بەرمیلیش دراوەتە ئوردن. وەک وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی بڕی نەوتی هەناردەکراو، دەتوانرێت بگوترێت کە رۆژانە تێکڕا ٣ ملیۆن و ٨١ هەزار نەوت نێردراوەتە دەرەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی فرۆشراویش تێکڕا ٧٢، ٦١٢ دۆلار بووە.", "summary": "وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەکراوی مانگی رابردوو و بڕی داهاتی دەستکەوتووی لە رێگەی فرۆشتنی ئەو نەوتەوە بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/011020212", "category": "business", "summary_length": 123, "article_length": 827, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 393}, {"article": "کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ - ٦ - ٢٠٢٠ لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەت ئامادەی بوون. بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، گفتوگۆ دەربارەی جیاکردنەوەی زەوی پرۆژەکان کرا ئەوەش بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی تۆمارکردنی زەوی ئەو هاووڵاتیانەی کە بەشێوازی کارت لە شارەوانییەکان وەریانگرتووە. \"هاوکات تەواوکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی یەکەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوون کە لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە ئەنجام دراون، بۆ ئەوەی لە سەر کڕیاران بە فەرمی لە فەرمانگەکانی تاپۆ تۆمار بکرێن\". لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، بابەتی رێکخستنەوەی پارەی خزمەتگوزاریی گوند و شار و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون تاوتوێکرا، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە رایانگەیاند، پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بە جۆرێک ئەو خزمەتگوزارییانە رێکبخرێن کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ توانا و باری گوزەرانی هاووڵاتیان. هاوکات پاراستنی کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان لە بەرچاو بگیرێت\". سەبارەت بە خێراکردنی رێکارە یاساییەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زەوییەکانیان داخلی نەخشەی بنەڕەتیی شارەکان بووە و کوژاندنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش قەرەبوویان وەرنەگرتووە گفتوگۆکرا، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێشنیازەکانیان خستەڕوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، \"دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، پێشنیازەکان پەسندکران\".", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاپۆکردنی زەوی کارت و یەکەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی کرد، تێیدا بڕیاردرا کە پێویستە پێداچوونەوە بە پارەی خزمەتگوزاریی گوند و شار و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون بکرێت بەجۆرێک لەگەڵ گوزەرانی هاووڵاتیان بگونجێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/160620203", "category": "business", "summary_length": 267, "article_length": 1243, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 547}, {"article": "لە هەرێمی كوردستان شەش كارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە كاردان، كە بریتین لە كارگەكانی تاسڵوجە، بازیان، ماس، دەلتا، گاسن و كار. ئەم كارگانە ئەگەر بە وزەی تەواو كار بكەن، بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە زیاتر لە ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن چیمەنتۆ. بەڵام ئێستا بە رێژەی نزیكەی ٤٥ % ی توانای بەرهەمهێنانیان كاردەكەن و رۆژانە نزیكەی ٢٠ هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدێنن. کارگەکانی چیمەنتۆ بەپێی خواستی بازاڕ ئێستا رۆژانە ١٢ تاوەكو ١٥ هەزار تۆن چیمەنتۆ هەناردەی شارەكانی عێراق دەكەن، بەشێکیشی لە هەرێمی كوردستان دەفرۆشن، ئەمە لەكاتێكدایە لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا واتە بەر لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەشەنە بکات و قەدەخەی هاتووچۆ رابگەیەنرێت، كارگەكان بە وزەی زیاتر لە ٩٠ % كاریان دەكرد و رۆژانە ٤١ هەزار تۆن چیمەنتۆیان بەرهەمدەهێنا، ٢٥ تاوەكو ٣٠ هەزار تۆنیان هەناردەی شارەكانی عێراق دەكرد، ئەوەی دیكەشیان لە هەرێمی كوردستان دەفرۆشت. ٦١ ملیۆن تۆن بەرهەم لە حەوت ساڵدا بەپێی داتاكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان كە وێنەیەكی دراوەتە تۆڕی میدیایی رووداو لە ٧ ساڵی رابردوودا ئەم كارگانە ٦١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تۆن چیمەنتۆیان بەرهەمهێناوە، نزیكەی ٦٥ % تاوەكو ٧٠ % ی ئەو بەرهەمەشیان بە عێراق فرۆشتووە. بەپێی داتاكان لە ساڵی ٢٠١٣ سێ كارگەی چیمەنتۆ لەهەرێمی كوردستان هەبوون، کە لە ساڵێکدا ١٠.٨ ملیۆن تۆن بەرهەمیان هەبووە. لەو ساڵەدا كارگەكان بە وزەی ٦٨.٥ % ی توانای بەرهەم كاریان كردووە. ٧ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تۆن فرۆشیان هەبووە. لە ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی دابەزینی نرخ و شەڕی داعشەوە، فرۆشی بەرهەمی کارگەکانی چیمەنتۆ بۆ ٥.٧ ملیۆن تۆن دابەزیووە. لە ساڵی ٢٠١٥ سەرەڕای دامەزراندنی كارگەیەكی دیكە لە كوردستان، بەڵام لەو ساڵەدا فرۆشی کارگەکان تەنیا ٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تۆن چیمەنتۆ بووە، واتە بە رێژەی ٣٨ % ی توانایان كاریان كردووە. لە ساڵی ٢٠١٦ دوو كارگەی دیكە لە هەرێمی كوردستان دامەزراون. ئەم كارگانەش وەكو تێست كاریان كردووە. لەو ساڵەدا وزەی بەرهەمهێنانی كارگەكان بۆ ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن زیادبووە، بەڵام كارگەكان تەنیا ٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن چیمەنتۆیان فرۆشتووە، كە دەكاتە ٣١.٥ % ی تێكڕای بەرهەمیان. بەڵام لە سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی نەمانی شەڕی داعش و دەستپێكردنەوەی زۆربەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و بیناسازی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، فرۆشی كارگەكان بەرێژەیەكی بەرچاو زیادیكرد، بە جۆرێك لە ساڵی ٢٠١٧ نزیكەی ١٠.٧ ملیۆن تۆن فرۆشیان هەبووە. لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ١٣.٥ ملیۆن تۆن فرۆشیان هەبووە. لە ساڵی ٢٠١٩ دوای ئەوەی لە یەكی ئایار بڕیاری قەدەخەی هاوردەی چیمەنتۆی ئێرانی و توركی درا، فرۆشیان بۆ ١٤.١ ملیۆن تۆن زیادبوو. ئەندازیار مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەرشتیاری كارگەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت: \"دوای دامەزراندنی سێ كارگەی چیمەتۆ لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەخەی هاوردنی چیمەنتۆی توركی و ئێرانی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بەرهەم و فرۆشی كارگەكانی هەرێمی كوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیكرد، بە جۆرێك لە ساڵی ٢٠١٨ كارگەكان بە وزەی ٨٢ % و ساڵی ٢٠١٩ بە وزەی ٨٥.٤ % ی توانای بەرهەمهێنان كاریان كرد و زیاتر لە ٢٧.٦ ملیۆن تۆن بەرهەمیان هەبووە، کە نزیكەی ٦٥ % تاوەكو ٧٠ % ی ئەو بەرهەمەشیان هەناردەی شارەکانی عێراق کردووە\". بە گوتەی ئەندازیار مستەفا زوبێر لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا بەرهەم و فرۆشی كارگەكانی چیمەنتۆ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد، زۆربەی كارگەكان بە وزەی زیاتر لە ٩٠ % ی توانای بەرهەمهێنان كاریان دەكرد، رۆژانە نزیكەی ٤١ هەزار تۆن بەرهەمیان هەبووە، بەپێی خواستی بازاڕ رۆژانە ٢٥ تاوەكو ٣٠ هەزار تۆنیان هەناردەی شارەكانی عێراق دەكرد و ئەوەی دیكەشیان لە كوردستان دەفرۆشت. بەڵام لە سێ مانگی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی كار لە زۆربەی پڕۆژەكاندا، خواست لەسەر بەكارهێنانی چیمەنتۆ لە زۆربەی شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە. مستەفا زوبێر دەڵێت: \"فرۆش و بەرهەمی كارگەكانی چیمەنتۆ بە رێژەی نزیكەی ٥٠ % دابەزیووە\". كوردستان بایی ١.٢ ملیار دۆلار چیمەنتۆی بە عێراق فرۆشتووە كارگەكانی چیمەنتۆ بوونەتە سەرچاوەی داهاتێكی باش بۆ ئابووریی هەرێمی كوردستان، بۆ نموونە ئەگەر نرخی تۆنێك ئەو چیمەنتۆیەی لە ماوەی دووساڵ و سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا هەناردەی شارەكانی عێراقیان كردووە تەنیا بە ٥٥ دۆلار بخەمڵێنین، لەم ماوەیەدا زیاتر لە ١.٢ ملیار دۆلار لە عێراقەوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان. ئەندازیار مستەفا زوبێر دەڵێت: \"بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆوە، ماوەی سێ مانگە فرۆشی چیمەنتۆی كارگەكانی كوردستان لە شارەكانی عێراق بۆ نیوە دابەزیووە، بەم هۆیەشەوە نزیكەی ٧٥ تاوەكو ٨٠ ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی هەرێمی كوردستان گەیشتووە\". فرۆشی کارگەکان ٥٠ % کەمی کردووە كارگەی ماس، گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی چیمەتۆیە لە هەرێمی كوردستان، ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی ٦ ملیۆن تۆن چیمەنتۆی هەیە. بەپێی داتاكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەم كارگەیە لە ماوەی ٧ ساڵی رابردوودا ٢٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن چیمەنتۆی بەرهەمهێناوە، کە ٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆنی لە ساڵی رابردوو بووە. ئاراس عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری كارگێریی كارگەی چیمەنتۆی ماس دەڵێت: \"لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا فرۆشمان زۆر باش بوو بە رێژەی نزیكەی ٩٠ % ی توانای بەرهەمهێنان كارمان دەكرد. رۆژانە نزیکەی ١٥ هەزار تۆن چیمەنتۆمان دەفرۆشت، بەڵام لە سێ مانگی رابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ خواست لەسەر چیمەنتۆ لە عێراق و هەرێمی كوردستان زۆر كەمبووەتەوە، فرۆشمان بە رێژەی ٥٠ تاوەكو ٥٥ % دابەزیووە\". دەلتا كارگەیەكی دیكەی چیمەنتۆیە لە هەرێمی كوردستان، ئەم كارگەیە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و یەك هێڵی بەرهەمهێنانی هەیە، ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی ١.٨ ملیۆن تۆن چیمەنتۆی هەیە، ساڵی رابردوو بە وزەی نزیكەی ٨٩ % كاری كردووە، بەڵام ئێستا فرۆشی زۆر دابەزیووە. هەردی عەلی، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە كارگەی دەلتا گوتی: \"ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەخەی هاتوچۆی نێوان شارەكان و وەستانی كار لە زۆربەی پرۆژەكان كاریگەری زۆری لەسەر فرۆشی بەرهەمی كارگەكەمان هەبووە، فرۆشمان بە رێژەی نزیكەی ٦٠ % دابەزیووە\". کارگەی دەلتا بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژانە ٣ تاوەكو ٣.٥ هەزار تۆن چیمەنتۆی فرۆشتووە، ئێستا فرۆشی رۆژانەی بۆ ٨٠٠ تاوەكو ٩٠٠ تۆن دابەزیوە. هەردی عەلی دەڵێت: \"ئەگەر كۆرۆنا تاوەكو مانگی تشرینی یەكەم بەردەوام بێت لەوانەیە نەتوانین بەقەدە نیوەی ساڵی رابردووش چیمەنتۆ بفرۆشین\". لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەک كۆمپانیا و گروپی تایبەت بە فرۆشتنی چیمەنتۆ هەن، كارگەكان بە نرخی كۆ چیمەنتۆ بە گروپ و كۆمپانیاكان دەفرۆشن، ئەوانیش بە نووسینگەکانی دەفرۆشنەوە. گروپی گەلیاوە كە لەپێنج كۆمپانیا پێكهاتووە، بریكاری فرۆشتنی چوار كارگەی چیمەنتۆیە لە هەرێمی كورستان، چیمەنتۆ بۆ ٦٣٠ نووسینگە لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابین دەكات. رابەر محەممەد، بەڕێوەبەری فرۆشتنی گروپی گەلیاوە، دەڵێت: \"ساڵی رابردوو كارگەكان رۆژانە ٣٨ تاوەكو ٤٠ هەزار تۆن چیمەنتۆیان دەفرۆشت، نزیكەی ٢٥ تاوەكو ٣٠ هەزار تۆن لەو چیمەنتۆیە هەناردەی شارەكانی عێراق دەکرا، بەڵام بەهۆی كاریگەری كۆرۆناوە، فرۆشی چیمەنتۆ لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرێژەی زیاتر لە ٥٠ % کەمی کردووە\". سەبارەت بە نرخی چیمەنتۆ، رابەر محەممەد، گوتی: \"ئێستا لە هەولێر یەک تۆن چیمەنتۆ بە ٥٨ دۆلار بە نووسینگەكان دەفرۆشین، ئەوانیش دوو دۆلار بۆ باركردن و گواستنەوە و دۆلارێكیش قازانج دەخەنە سەری و بە ٦١ دۆلار بە خەڵكی دەفرۆشنەوە. لە بەغداش نووسینگەكان بەگوێرەی جۆر و کواڵێتی، تۆنێك چیمەنتۆ بە ٦٥ تاوەكو ٦٧ دۆلار دەفرۆشنەوە\".", "summary": "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاركردن لە زۆربەی پرۆژە بیناسازییەكان راگیراوە، بەم هۆیەشەوە خواست لەسەر بەكارهێنانی چیمەنتۆی كەمبووەتەوە، خاوەن کارگەکانی چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان دەڵێن فرۆشی كارگەكانی چیمەنتۆ بە رێژەی ٥٠ % کەمیکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/170620203", "category": "business", "summary_length": 240, "article_length": 6620, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 3088}, {"article": "تورکیا ساڵانە بایی ٦٠ ملیار دۆلار نەوت و گازی سروشتی و سووتەمەنییەکانی دیکە هاوردە دەکات. هەوڵەکانی ئەو وڵاتە چ لە ناو دەریای ناوەڕاست و چ لە وشکانی، لە باکووری کوردستان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی نەوت و گاز بە چڕی بەردەوامن. کۆمپانیای ترلیۆن ئێنێرجیی کەنەدی کە لە تورکیا چالاکە لە بواری گەڕان و دۆزینەوەی سەرچاوەی نەوت و گاز، رایگەیاند، هەڵکۆڵین و تاقیکردنەوەکانیان لە ناوچەی رووبارۆک لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان تەواوبووە و ئەنجامەکانیش دڵخۆشکەرن بەوەی کە سەرچاوەیەکی بەرچاو لە یەدەکی نەوت لە ناوچەی نەوتی رووبارۆکدا هەیە. کۆمپانیای تریلیۆن ئێنێرجی کە سەدا سەدی پشکەکانی ئەو بلۆکە نەوتییەی بەدەستەوەیە، جەخت لەوە دەکاتەوە بلۆکی رووبارۆک لە رووی جیۆلۆجییەوە شۆڕکراوەی ناوچە نەوتییە دەوڵەمەندەکانی باشووری کوردستانە لە دیوی هەرێمی کوردستان و چەندین کێڵگەی گەورەی نەوتی بەپێی ستانداری جیهانی هەیە. تریلیۆن ئێنێرجی ئاشکرای دەکات، بە مەودای ٤٥ کیلۆمەتر لە باشووری بلۆکی رووبارۆک، کێڵگەی نەوتی بجیل هەیە کە بە تەنیا لە یەک بیردا رۆژانە ٣٥٧٦ بەرمیل نەوتی لێبەرهەمدێت و خاوەنی ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە و کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن بەڕێوەی دەبات. تریلیۆن ئێنێرجی لە بەیاننامەکەی خۆیدا دەڵێت بە دووری ٦٥ کیلۆمەتر لە رووبارۆک، کێڵگەی نەوتی ئەترووش هەیە کە خاوەنی ٢ ملیار بەرمیل نەوتە و چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠١٩ رۆژانە ٤١ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل نەوتی لێبەرهەمهاتووە. بەیاننامەکەی تریلیۆن ئێنێرجی هەروەها ئاماژە بەوەدەدات کە لە دووری ٧٥ کیلۆمەتر لە رووبارۆک کێڵگەی سوارەتیکا هەیە کە رۆژانە ٢١ هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەمدێت. بۆ تورکیا پەرەپێدانی سەرچاوە نەوییەکانی باکووری کوردستان لەو رووەوە گرینگە کە پێیانوایە بەهۆی نزیکی ئەو ناوچانە لە باشووری کوردستان، هیوایەکی زۆری هەیە بۆ دۆزینەوەی سامانی نەوت و گاز. هەوڵەکانی تورکیا بەوەش نەوەستاوە، لە دوو ساڵی رابردووە حکومەتی تورکیا پلانێکی چڕی داناوە بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی لە دەریای ناوەراست و تەنانەت سەرقاڵی ناردنی کەشتی تایبەت بە هەڵکۆڵینی نەوتە لە کەنارە ئاوییەکانی لیبیا.", "summary": "کۆمپانیایەکی نەوت کە کەنەدییە رایگەیاند لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی نەوت لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان سەرکەوتوو بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/080720201", "category": "business", "summary_length": 127, "article_length": 1827, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 817}, {"article": "شڤان عەبدولرەحمان ئەمینداری گشتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت \"بە دوو شێواز رووبەڕووی ئەو قەیرانە دەبینەوە، بەتایبەت بۆ ساڵانی داهاتوو پێویستە پلانێکی دوورودرێژی ناوخۆیی باشمان هەبێت. \" بازرگانێکی ئارد لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەوەتەی ئەو جەنگە دروستبووە خواست لەسەر کڕینی ئارد لە رۆژێکدا ٥٠٠ تەن زیادیکردووە، هاوکات نرخی یەک تۆن ئاردی هاوردە ٥٠ دۆلار گران بووە، بەڵام لە بەرامبەردا ئاردی ناوخۆ نرخی یەک تۆن نزیکەی ١٠٠ دۆلار هاتووەتە خوارەوە و دەیانەوێت قەیرانی کەمی ئارد دروست نەبێت. لەتیف بەکر، بازرگانی ئارد لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند \"لە تورکیا دێت و کارگەکەی خۆمان ئاردی گران نەکردووە، بەڵام کارگەکانی تورکیا گەنم لە ئۆکرانیا و رووسیا دەکڕن، ئەگەر گەنم نەکڕێت ئەوا ئارد و گەنمی خۆی نانێرێت. \" یەکێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد لە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢ هەزار تۆن ئارد هەناردەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، کارگەکە بەر لە ٦ رۆژ رۆژانە هەزار و ٥٠٠ تۆن ئاردی بەرهەم دەهێنا، بەڵام ئێستا خواست لەسەری زیاتر بووە بەڕێوەبەری کارگەکە دەڵێت دەتوانین لە رۆژێکدا بەرهەمهێنان بگەیێنینە ٤ هەزار تۆن و لانیکەم تا ٦ مانگی داهاتوو ناهێڵین قەیران دروستببێت. سەرمەد رەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەی ئاردی داس دەڵێت \"کۆمپانیاکەمان دەستیکرد بە داشکاندنی نرخەکانی ئارد تاوەکو ئەو قەیرانە کاریگەریی نەبێت لەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئێستا ئاردەکەمان بە ٤٣٤ دۆلار خستووەتە بازاڕەوە کە زیاتر لە ١٠٠ دۆلار جیاوازی هەیە لەگەڵ ئاردی هاوردە. \" شەڕی رووسیا و ئۆکراینا، وایکردووە نرخی گەنم و ئارد لە بازاڕەکانی جیهان گران ببێت، چونکە ١٣ % ـی گەنمی جیهان ئەو دوو وڵاتە دابینی دەکەن، بۆ هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢ هەزار تۆن ئاردی رووسی و ئۆکرانی لەڕێگەی وڵاتی تورکیاوە هاوردەکراوە، ئێستا رێژەی هاوردەکردن بەهۆی گرانی نرخەکەی روو لە دابەزینە و رۆژانە ٥٠٠ تۆن کەمتر ئارد هاوردە دەکرێت و ئەم رێژەیەش بەردەوام لەکەمبوونەوەدایە.", "summary": "لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، نرخی گەنم و ئارد لە تەواوی دونیادا گرانبوون، هەرێمی کوردستان بەشێکی خواستی بە ئاردی هاوردەکراو پڕدەکاتەوە و ئەمینداری گشتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ ئیتر کاتی ئەوەیە حکومەت بیر لە بەرهەمهێنانی گەنم لەناوخۆ بکاتەوە و گرنگی بە کارگەکانی خۆمان بدەن، ئەگەرنا ساڵی داهاتوو قەیرانی گەورەی گەنم و ئارد لە هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/020320225", "category": "business", "summary_length": 390, "article_length": 1748, "summary_token_count": 168, "article_token_count": 781}, {"article": "بە گوێرەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە تێکڕا رۆژانە ٤٤٦ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە کە لەو بڕە رۆژانە ٤١٦ هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە و بەراورد بە مانگی ئەیلوولیش ٤.٨ % دابەزیوە کە لەو مانگەدا رۆژانە ٤٣٧ هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەناردە کردووە. بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە ٥ ـی تشرینی دووەم بە ئاژانسی \"S & P Global Platts\"ـیان گوتووە، دوای هێرشێک بۆ سەر بۆریی نەوتی کوردستان لە هەفتەی رابردوودا، بۆرییەکە چاککراوەتەوە و هەناردەی نەوت دەستیپێکردووەتەوە. رۆژی ٢٨ ـی تشرینی یەکەم پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، بۆرییەکی نەوتیان تاقاندووەتەوە و بە تەواوی وێرانبووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان بهێنێت، لە راگەیێندراوێکدا رووداوەکەی بە کارێکی تیرۆریستی ناوبرد. رۆژی شەممە دکتۆرر جووتیار عادل، گوتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا رایگەیاند، \"حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت بە هەمان توانای پێشتر کردەوە. \" بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان دەکات کە نزیکەی ٤٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستانە و ١٠٠ هەزار بەرمیلیش نەوتی کەرکووکە.", "summary": "هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێکردەوە ئەوەش دوای ٩ رۆژ لە وەستانی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی تەقاندنەوەی بۆرییەکەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/08112020", "category": "business", "summary_length": 156, "article_length": 1144, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 485}, {"article": "بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوت لە مانگی شووبات بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم رۆژانە ٩٢ هەزار بەرمیل زیادیکردووە. لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کۆی هەناردەی نەوت ٧٩ ملیۆن و ١٠٥ هەزار و ٣٢٩ بەرمیل بووە و لە کێڵگەکانی کەرکووکیش سێ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٤٢٨ بەرمیل، کە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا کراوە. بەرمیلێک نەوت لە مانگی شووبات تێکڕا بە ٦٠ دۆلار و ٣٣ سەنت فرۆشراوە و کۆی داهاتەکەشی پێنج ملیار و ٢٧ هەزار دۆلارە. ئەو ئامارانەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردوونەتەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەخۆناگرێت. بەگوێرەی ئامارەکانی چەند مانگی رابردووی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت عێراق ناسراو بە سۆمۆ، هەرێمی کوردستان رۆژانە لەنێوان ٤٢٠ بۆ ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات. عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نێو رێکخراوی ئۆپێکە و زیاتر لە ٩٣ % ی داهاتی وڵاتەکەی لە فرۆشی نەوتەوە دەستدەکەوێت. بۆیە بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بودجە و داهاتی ئەو وڵاتە دەبێت. ئێستا کە نرخی نەوت لە سەرووی ٦٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، کورتهێنان لە بودجەی عێراق کەمبووەتەوە. ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، بۆئەوەی کورتهێنان لە بودجەی وڵاتەکەی نەبێت، عێراق پێویستی بە نرخی ٨٠ دۆلاری هەیە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت.", "summary": "وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی بۆ مانگی شووبات راگەیاند کە لەو مانگەدا ٨٢ ملیۆن و ٨٧٧ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و تێکڕا رۆژانە ٢.٩٦٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/020320212", "category": "business", "summary_length": 180, "article_length": 1241, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 566}, {"article": "عۆن زیاب، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"بە ئامانجی گەیشتن بەرێككەوتن، بڕیارە بەمزووانە شاندێكی باڵای توركیا سەردانی عێراق بكات. \" لە وەڵامی لێدوانی ڤەیسل ئەرئۆغڵو، نێردەی تایبەتی سەرۆكی توركیا بۆ عێراق كە گوتبووی، \"تورکیا بەگوێرەی پرەنسیپی سوودی بەرامبەر لەبارەی دۆسیەی ئاو مامەڵە دەكات\"، عۆن زیاب گوتی: \"پرەنسیپی قازانج بەرامبەر ئاو بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە\". گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق باسی لەوەكرد، بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان رووباری هاوبەش سنووری سیاسی نییە و موڵکی هەمووانە، بۆیە نابێت هیچ مەرجێكی لەبەرامبەر دابندرێت. گوتیشی، ئاو بەتەنیا هی توركیا نییە، بەوڵاتانی دیكەشدا تێدەپەڕێت، بۆیە نابێت بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. کۆماری ئیسلامی ئیرانیش ساڵانێکە گرفت بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دروستدەکات، عۆن زیاب گوتی: \"هاوكاری لە نێوان توركیا و ئێران و وڵاتانی دیكەی دراوسێ دەبێت لەسەر بنەمای هاوئاهەنگی هاوبەش بێت\" و گوتیشی؛ \"پەیوەندی ئابووری، بازرگانی و ئەمنی فاكتەری سەرەكین و دەكەونە نێو پرەنسیپی سودمەندبوونەوە. عەبدولزەهر هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلادانانی عێراق پێشتر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو: ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە ٤٠ ملیۆن و ١٥٠ هەزار کەس، ئەمەش پێویستی عێراق بە ئاوی شیرین زیاتر دەکات، چونكە بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانان ساڵانە ژمارەی دانیشتووان نزیکەی ٨٥٠ هەزار بۆ یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات. رێژەی ٧٠ % ی ئاوی سەرزەوی عێراق لە تورکیاوە لە رێگای رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوەیە. رووباری دیجلە هەزار و ٢٩٠ کیلۆمەتر و رووباری فوراتیش هەزار و ١٦٠ کیلۆمەتری بەناو خاکی عێراقدا تێدەپەڕێت.", "summary": "شاندێكی باڵای توركیا بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاو سەردانی عێراق دەكات و گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراقیش دەڵێت: \"پرەنسیپی قازانج بەرامبەر ئاو بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/050220211", "category": "business", "summary_length": 178, "article_length": 1523, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 688}, {"article": "سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی بوولتەنی کاژێر ١٧: ٠٠ی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات و نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بەبێ لێبڕین باسکرد. گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی \"کەمێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ بەڕێز ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کرد، پێشتر ٧٩ % ی مووچە تەمویل دەکرا، بەڵام ئێستا لەبەرئەوەی ١٠٠ % ـە، خەزێنەکان ئاگادارکراونەتەوە و حسابیان بۆ رۆیشتووە، پێموایە هەمووشتێک تەواو بووە و سبەی ١٠٠ % مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت. \" ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ - ٠٧ - ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی کۆبوونەوە. سەمیر هەورامی کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوەیەکی \"گرنگ\" ناودەبات و دەڵێت \"لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا لە مانگی حەوتەوە مووچە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت، کۆبوونەوەکەش بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و ئابووریی و وەزیری سامانە سرووشتییەکان و چەند وەزیرێکی دیکە بەڕێوەچوو. \" گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، \"بۆ دابەشکردنی مووچە بە تەواوەتی پێویستمان بە ٨٩٥ ملیار دینارە بۆ ملیۆنێک و ٢٥١ هەزار و ٤٥١ کەس لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە تەمویلی هەموو مووچەخۆرانی بکەین بە تەواوەتی بەبێ لێبڕین و بەبێ هیچ کەمکردنێک، ئێستا لە بەردەستدایە و لەسەر ئەو بنەمایەش حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارەی دا. \" سەبارەت بە داهاتی پارێزگاکان و ناردنی بۆ خەزێنەی حکومەت، سەمیر هەورامی دەڵێت \"ئەو داهاتەی کۆکرایەوە لەسەر بنەمای ئەوە بوو کە هەر پارێزگایەک چەند ئەرکی دارایی لەسەرە وەکخۆی جێبەجێکرا، هەموو پارێزگاکانیش بە هەولێر و سلێمانییەوە ئەو ئەرکەیان لەسەرشانە کە دەبێت چەند پەیدابکەن لە گومرگ و داهاتەکانی ناوخۆی دیکە ئەمانە هەمووی بگەڕێننەوە بۆ حکومەت. \" سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیبووی کە \"ئەم بڕیارەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، پاش ئەوە دێت كە حكومەتی عێراق لەسەر بنەمای یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بڕە پارەیەك كە ٢٠٠ ملیارە وەك سلفەی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، هەروەها رێكخستنەوە و زیادبوونی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش هۆكار بوو بۆ تەمویل كردنی تەواوەتیی مووچە. \" لە هەرێمی کوردستاندا ١.٢٥١.٤٥١ مووچە خۆر هەن، کە ٧٥١.٨٠٥ کەسیان فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانین؛ ٢٤٢.٢٦٩ کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگانە بەبێ لێبڕێن ٨٩٥ ملیار دیناری پێویستە.", "summary": "گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری قسەی کردووە و دەڵێت، هەموو شتێک تەواو بووە و \"سبەی ١٠٠ % مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/250720214", "category": "business", "summary_length": 209, "article_length": 2344, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 1059}, {"article": "ئەوە لە کاتێکدایە بەهای هەر دۆلارێک رۆژی سێشەممە لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە ٨.٠٩ لیرە و رۆژی دووشەممە ٧.٩٧ لیرەی تورکی بوو. میدیاکانی تورکیا بەردەوام چاودێریی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ دەکەن و باس لەوە دەکەن، کە دراوی وڵاتەکەیان تادێت ژمارەی پێوانەیی زیاتر لە دابەزیندا تۆماردەکات و لە توانەوەدایە. هەرچی حکومەتی ئەو وڵاتەیە رۆژئاوا تۆمەتباردەکات بەوەی لەڕێی بەهای دراوەوە گوشار دروستدەکەن و ئەنقەرە دەکەنە ئامانج. دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی هاوکاتە لەگەڵ بوونی زنجیرە کێشەیەکی حکومەتی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا. ئێستا تورکیا لە پرسەکانی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست، شەڕی لیبیا، شەڕی ناگۆرنۆ - قەرەباخ، سووریا و چەند پرسێکی دیکەدا لایەنگرە و بووەتە هۆی دروستکردنی ناڕەزایی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان. دوای ئەوەی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بانگەوازی بۆ هاووڵاتیانی کرد بەوەی کاڵای فەرەنسی بایکۆت بکەن، بەهای لیرە لە دابەزیندا خێراییەکی بەخۆوە بینی کە بەشێک لە پسپۆرانی ئابووریی تورکیاش ئەمە بۆ گرژییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ پاریس دەگەڕێننەوە. جێگیرکردن و تاقیکردنەوەی سیستمی دژە مووشەکی S ٤٠٠ی رووسیش یەکێکە لە هۆکارەکانی دروستبوونی گرژی لەنێوان ئەنقەرە و واشنتن.", "summary": "دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ بەردەوامە و رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٨ لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکاندا نرخی هەر دۆلارێک بەرامبەر ٨.٢٣ لیرەی تورکی بوو. هەروەها بەهای هەر یۆرۆیەک ٩.٦٧ لیرەی تورکییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/28102020", "category": "business", "summary_length": 206, "article_length": 1103, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 500}, {"article": "یانکیێل گارسیا، جووتیارێکی خەڵکی کوبایە دەڵێت: \"ساڵی رابردوو تا رادەیەک سەخت بوو، بەهۆی ئەو پەتایەی کە لە وڵاتەکەماندا بڵاوبووەتەوە. کەشوهەواکە لە بەرژەوەندیی ئێمەدا نەبوو، بەڵام پێویست بوو بەردەوام بین لە کارکردن بۆ ئەوەی بەروبوومێکی باشمان هەبێت و ئەمساڵیش وەکو ساڵی رابردوو باش یان باشتر بێت. \" جووتیارەکان تووتنەکەیان لێدەکەنەوە و لە شوێنی تایبەتی وشکی دەکەنەوە، دواتر دەینێرن بۆ کارگەی دروستکردنی جگەرە، لەوێشدا جگەرەکان بە دەست دەپێچرێنەوە. هەر ئەوەش وایکردووە، جگەرە چرووتەکانی کوبا لە سەرانسەری جیهان بەناوبانگ و تایبەت بن. ساڵی رابردوو، وێڕای پەتای کۆرۆنا، لە کارگەییەکی شاری هاڤانا ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار جگەرەی لەو جۆرە دروستکراون. باربارا مارییا هێرناندێز، بەڕێوەبەری کارگەکە دەڵێت: \"ئێمە ناتوانین بڵێین کۆرۆنا کاریگەریی نەرێنی لەسەر کارەکەمان هەبووە؛ تەنیا ئەوە نەبێت کە نەختێک سنورداری کردووە. بەڵام کاریگەرییەکە بەو جۆرە نەبووە کە ببێتە هۆی لەکارلادانی کارمەندەکان یان کەمبوونەوەی هەناردەکردنی جگەرە. دۆخەکە بەو جۆرە نەبووە. ئێمە لە هەناردەکردن بەردەوامبووین. \" ئەو کارگەیە لەگەڵ ٣٤ کارگەی دیکەی حکومەت، ساڵانە ١٠٠ ملیۆن جگەرە دروستدەکەن و هەناردەی بازاڕەکانیان دەکەن؛ % ٧٠ی جگەرە چرووتە بە دەست پێچراوەکانی جیهان لە کوباوە هەناردەدەکرێن. پێش دەرکەوتنی کۆرۆنا، کوبا ساڵانە زیاتر لە ٥٣٠ ملیۆن دۆلار داهاتی لە هەناردەکردنی جگەرە تایبەتەکانی کۆدەکردەوە. هەروەها ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت بەو جۆرە جگەرەیە لە هاڤانا بەڕێوەدەچوو و ئەستێرەکانی هۆڵیوود و هونەرمەندە دیارەکانی جیهان تێیدا بەشداردەبوون بۆ ئەوەی ئەو جگەرە تایبەتانە بکێشن و هاوشێوەی وێنە بەنێوبانگەکەی فیدڵ کاسترۆ، سەرۆکی پێشووی کوبا، وێنەیان دەگرت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆنا، فێستیڤاڵەکە ناکرێت. ڤیلادمیر ئیچاڤارییا، کارمەندێکی کارگەی دروستکردنی جگەرە دەڵێت: \"ئەگەر لەبەر تەندروستیی مرۆڤ فێستیڤاڵەکە هەڵوەشێنرابێتەوە، ئەوا هیچ کێشەیەک نییە. لەبەرئەوەی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەکرێت. \" نرخی ئەو جگەرانە بە گوێرەی کوالیتی جگەرەکە و سیستەمی باجی وڵاتان دەگۆڕدرێت، بە شێوەیەک کە لە حەوت دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ١٠٠ دۆلار بۆ هەر دانەیەکی دەڕوات.", "summary": "ئەگەرچی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، نالەباریی کەشوهەوا و سزاکانی ئەمریکاوە جووتیارە کووبییەکان رووبەڕووی بەربەست بوونەتەوە، بەڵام پیشەسازی دروستکردنی جگەرە وەکو خۆی بە زیندوویی ماوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/130320211", "category": "business", "summary_length": 185, "article_length": 1919, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 879}, {"article": "لە نووسراوی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە لە کەرخ لە بەغدا، کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە و بەرواری ئەمڕۆی لەسەرە، هاتووە: \"ئەنجوومەنی وەزیران مافی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی مۆبایلی نییە، ئەو گرێبەستانەش لە ساڵی ٢٠٠٧ واژۆکراون، لە ساڵی ٢٠٢٢ یش کۆتاییان دێت، هیچ بڕگەیەکیش لە دەقی گرێبەستەکاندا نییە بەناچاری نوێیان بکاتەوە، بەڵکو داواکاریی نوێکردنەوەیان بەندە بە دانوستاندن، مەرجیشە پابەندی هەموو مەرجەکان و دەقەکانی گرێبەستی یەکەم بن، ئەوەش بەدینەهاتووە. بڕیارەکەی دادگا ئاشکرای کردووە کۆمپانیاکان، کە سکاڵا لە دژیان تۆمار کراوە، \"سەرپێچیی زۆریان کردووە و قەرزێکی زۆری دەوڵەتیان لەسەرە، کە تائێستا نەیانداونەتەوە\". هەروەها لە بڕیارەکەدا هاتووە ئەو خزمەتگوزارییەی ئەو کۆمپانیایانە پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکەن \"خراپە\"، ئەوەش رێگرە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان بۆ پێنج ساڵی دیکە و پێدانی سێ ساڵی دیکەش پێیان وەک قەرەبووی کەمبوونی داهاتیان لە سەردەمی هاتنی داعش و پەتای کۆرۆنادا. هەر لە دەقی بڕیاری دادگاکەدا هاتووە: \"لە کاتێکدا دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، پێشتر رێکاری گرتەبەر بۆ ئەوەی داوای شایستەکان لە کۆمپانیاکان لەو پارێزگایانە نەکرێ (ئەو پارێزگایانەی کە بەشێکیان کەوتنە ژێر دەستی داعش)، چونکە دەستەکە کۆمپانیاکانی لەبری ئەو ماوەیە قەرەبووکردووەتەوە، هاوکات درێژکردنەوەی گرێبەستەکان بۆ سێ ساڵ، وەک قەرەبووکردنەوە، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. دادگاکە ئاماژەی بە دەقی ماددەی ٣ ـی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی سامانی دەوڵەت ژمارە ٢١ ـی ساڵی ٢٠١٣ داوە کە دەڵێت فرۆشتنی هەر سامانێک یان خزمەتێک و هەر شتێکی دیکە کە دەوڵەت خاوەنێتی دەبێ تەنیا بەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا بکرێ، دەستەکە و ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوو لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستە ئەسڵییەکاندا لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەوەیان کرد، هەروەها لە فرۆشتنی مۆڵەتەکانی نەوەی سێیەمدا بە ٣٠٧ ملیۆن دۆلار بە هەر کۆمپانیایەک لە ساڵی ٢٠١٣ ئەوە رەچاوکرا، پێچەوانەی ئەوەی کە ئێستا دەستەکە کردی و مۆڵەتی نەوەی چوارەم و پێنجەمی بە کرێیەکی کەم و رەنگە بەبێ کرێی راستەقینە بەخشییە کۆمپانیاکان \"ئەوەش بەهەدەردانی سامانی گشتییە\". دادگای تێهەڵچوونەوە لە کەرخ لە بڕیارەکەیدا دەشڵێ: \"باشترە دەوڵەت خۆی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی بۆ هاوڵاتیانی دابینبکات، کەچی بڕیاری ئەنجوومەنی ئەندامانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ٦/٧/٢٠٢٠ کە ئەنجوومەنی وەزیران پشتی پێوە بەست و لە بڕیاری ژمارە ٥٠ ـی لە ٧/٧/٢٠٢٠ دەرکرد، زیانی بە سامانی گشتیی گەیاند و سوودە چاوەڕوانکراوەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکانی نوێکردنەوەی کۆمپانیاکانی مۆبایلی لە دەستی دەوڵەتی عێراق دەرکرد. دادگای کەرخ لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە \"لە بڕگەکانی بڕیارەکەدا نەزانییەکی زۆر گەورە دیارە، کە بریتییە لە کەمی ئەو پارەی لەبری نوێکردنەوەکە وەرگیراوە، لەگەڵ دیارینەکردنی قەرزە شایستەکان و رێگەدان بە دانەوەیان بەشێوەی قیست و بەبێ سوود و گەرەنتی دانەوەی ئەو قەرزانە، ئەوە زیان بە سامانی گشتیی دەگەیەنێ. بەهۆی ئەمانە و بەهۆی بەدینەهاتنی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کاتی دەرکردنی بڕیار لە ٦/٧/٢٠٢٠، هەروەها بەهۆی یەکلایینەکردنەوەی دروستیی ئەندامێتی دوو ئەندامی دەستەکە، بۆیە بڕیارمان دا بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی زین، ئەسیر، ئاسیا سێل و کۆڕەک تیلیکۆم هەڵبوەشێتەوە\". محەممەد شیاع سودانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە سکاڵای لەسەر کۆمپانیاکان تۆمارکردووە، لەوبارەوە رایگەیاند، دادگای عێراق ئەمڕۆ قسەی خۆی کرد و نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی رەتکردەوە. محەممەد شیاع سودانی، لە هەژماری خۆیدا لە توویتەر رایگەیاند: \"ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥/١١/٢٠٢٠ دادگای عێراق قسەی خۆی بۆ بەرژەوەندیی گەل کرد، بەوەش جەختی لەسەر سەربەخۆیی و پیشەیی خۆی کردەوە، کاتێک دادوەرەکە بڕیاریدا سکاڵاکە قبووڵ بکات و بڕیاری نوێکردنەوەکە رەتبکاتەوە\". محەممەد شیاع سوودانی، هەینی رابردووش لە توویتێکی دیکەدا نووسیبووی: \"ئەو قەرزانەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی تەلەفۆن و مۆبایلن، نە دادگا و نە دیوانی چاودێریی و نە من، کە سکاڵاکەم تۆمارکردووە، نایزانین\". مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ دا، رایگەیاند: \"کۆمپانیاکانی مۆبایلمان ناچارکرد لە بەرانبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ٤ G هەموو قەرزەکانی سەریان بدەنەوە بە حکومەت، چونکە شوورەییە عێراق تائێستا ئەو خزمەتگوزارییەی نەبێ و زۆر لە وڵاتان پێشمان کەوتوون، کاتێک هەوڵماندا ئەو خزمەتگوزارییە پێشکەشی هاووڵاتیان بکەین کەسانێک گومانیان هەبوو، رەخنەیان لە گرێبەستەکە گرت، هۆکارەکەش گەیشتنی زیانە بە بەرژەوەندیی ئەوان، بۆیە بەڵێن دەدەم تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ عێراق خزمەتگوزاریی ٤ G بۆ هاووڵاتیانی دابینبکات\". دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە عێراق دەڵێ: نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی سێ گەورەترین کۆمپانیای مۆبایل و ئەنتەرنێت لە عێراق زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلار داهات بۆ عێراق دەبیندەکات و هەلیکار دەرەخسێنێ و خزمەتگوزاریی مۆبایل بۆ ٩٦ % ـی دانیشتووانی عێراق و خزمەتگوزاریی ٤ G ئەنتەرنێت دابیندەکات. \" هاوکات ناوەندیی چاودێریکردنی ئەنتەرنێت لە عێراق ئاماژەی بەوەکردووە: \"کۆمپانیاکانی پەیوەندیی لە عێراق زێدەڕۆیی دەکەنە سەر مافی هاووڵاتیان کە بە دەست خراپی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی و ئەنتەرنێت دەناڵێنن، لە کاتێکدا عێراق هێشتا خزمەتگوزاریی (٤ G) دابیننەکردووە و کۆمپانیاکان خزمەتگوزاریی (٣ G) یان لە هەموو عێراق دابیننەکردووە، کۆمپانیاکانی ئاسیاسێل، کۆڕەک، زین، ٣٨ ملیۆن هاوبەشیان هەیە، کەچی ئەوان ساڵانە تەنیا ١٨ % ـی داهاتیان دەدەنە حکومەت، ئەو پارەیەش زۆر کەمە\".", "summary": "دادگای کەرخی بەغدا بڕیاریدا گرێبەستی کۆمپانیاکانی گەیاندن لە عێراق دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەیان لە ساڵی ٢٠٢٢ نوێنەکرێتەوە، چونکە پابەندی یاساکان نەبوون و باجێکی زۆریان لەسەر کەڵەکەبووە و نەیانداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/151120203", "category": "business", "summary_length": 200, "article_length": 4862, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 2208}, {"article": "نرخەکانی نەوت ئەم هەفتەیە دەبێتە دوو هەفتەی یەک لە دوای یەک کە ئاراستەیان بەرەو دابەزین گۆڕدراوە، ئەمەش دوای ئەوەی وڵاتانی گەورەی بەکارهێنەری نەوت رایانگەیاند؛ پێکەوە هاوکاردەبن لە خستنەڕووی ١٨٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا لە یەدەگی ستراتیژیی خۆیان. بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ١١ - ٤ - ٢٠٢٢ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور ٢ دۆلار و ٤ سەنت دابەزی و بە ١٠٠ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا ١ دۆلار و ٩٢ سەنت دابەزی و بە ٩٦ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی برێنت لە هەفتەی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بەڕێژەی ٣.٤ % و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بەڕێژەی ٣ % بەهای خۆیان لەدەستداوە. حکومەتی چین ناوەندی شانگهای داخستووەوە رایگەیاندووە، تووندترین سیاسەت دەگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەوەش هۆکاری بە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو کاڵا ستراتژییە دادەنرێت. هەرچەندە سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی زێڕ کەمێک بەرزبووەوە و گەیشتە ١٩٤٧ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ جارێکی دیکە دابەزی. ئەمڕۆ دووشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ١٩٤٢ دۆلارە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ٥ دۆلار دابەزیوە. هاوکات هەر ئۆنسەیەک زیویش بە ٢٤ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و دابەزیوە. بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دیناری عێراقی پاوەند - دۆلار ١.٣٠ GBP / USD دۆلار - یەن ١٢٤.٨٦٤ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٤.٧٤ USD / TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) ٢٧ هەزار و ٩٨٠ تمەن USD / IRR یەک دۆلاری ئەمریکی ٨٥.١٢ روبڵی رووسی", "summary": "رۆژی دووشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخەکانی نەوت نزیکەی ٢ دۆلار دابەزین، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی داخرانی بازاڕەکانی شانگەهای کە یەکێکە لە گەوەرترین ناوەندە بازرگانییەکانی جیهان و زیاتر لە ٢٦ ملیۆن کەس تیایدا دەژی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/11042022", "category": "business", "summary_length": 221, "article_length": 1465, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 698}, {"article": "خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو گوتی \"رۆڵی ئەمریکا و بەریتانیا و هەروەها نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەرێنی بوون لە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا و بەشێک بوون لە نزیککردنەوەی هەردوولایەن بۆ گەیشتنە رێککەوتن\". هەندێکجار هەردوو لایەنی بەغدا و هەولێر یەکدییان تۆمەتباردەکرد بە داواکاریی نادەستووری، بەڵام خالید شوانی دەڵێت: \"دەستوور سەنگی مەحەکی نێوان هەولێر و بەغدایە و داواکاریی نادەستووری چ لەلایەن هەولێرەوە بێت یان بەغدا رەتدەکرێتەوە\". دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ و دانوستاندن، دواجار بەغدا رازیبوو بە ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا لەو بارەوە دەڵێت: \" رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگە، واتە حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار مانگانە، ئەگەر داهاتی عێراق زیادبکات، ئەوا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیش لە ٣٢٠ ملیار دینار زیاتردەبێت\". دەشڵێت: رێککەوتنی سێ مانگەی نێوان هەولێر و بەغدا قابیلی درێژکردنەوەیە و رێککەوتنەکە لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق رەنگە بە شێوازێکی دیکە بێت\". نەبوونی ئامارێکی فەرمی و نوێ لەسەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەر کابینەیەک بە هەڵسەنگاندنی خۆی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دیاریبکات و بەو پێیە بودجەکەشی دەستنیشان بکات، لە سەرەتادا ١٧ % بوو، دواتر کەمکرایەوە بۆ ١٢ %، کابینەی نوێش پێیوایە رێژەی ئێستا ١٢.٦ %، خالید شوانی لەو بارەیەوە دەڵێت: \" تێڕوانینی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە سیاسییە و هیچ بەڵگە و ئامارێکی فەرمییان نییە\". ئێستا حکومەتی کازمی سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ـە و دوای تەواوکردنی رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، کورد ترسی هەیە لە رێگریکردن لە دەستنیشانکردنی بڕە بودجەکەی لەلایەن هەندێ هێزی شیعەی نێو پەرلەمان، خالید شوانی پێیوایە، \"رێککەوتن لەگەڵ حکومەت ئاسانترە لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە لە پەرلەمان، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرەکانی لە بەغدا کارێکی جددی بۆبکەن و بتوانن بە ئاسانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەدا دەستنیشان بکەن و لە پەرلەمانیش تێیبپەڕێنن\". خالید شوانی رۆڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لە نزیکبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا بەرز هەڵسەنگاند و گوتی\" کازمی رۆڵی ئەرێنی هەبوو لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و تەنانەت سەرۆکوەزیران بوو، بەڵام لایەنگری هیچ لایەک نەبوو، بەڵکو رۆڵی ناوبژیوانی بینی لە رێککەوتنەکە\".", "summary": "وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە هاوکاربوون بۆ لێکنزیککردنەوەی بەغدا و هەولێر، رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەشێکە لە بەرهەمی لایەنی ئەرێنی ئەو وڵاتانە و هەروەها ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆڵی ناوبژیوانی بینیوە لە رێککەوتنەکەدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/200820204", "category": "business", "summary_length": 340, "article_length": 2285, "summary_token_count": 150, "article_token_count": 1001}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٢٣ - ٣ - ٢٠٢٢، نەسرین محەممەد عەلی خان، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئاشەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخی فەردەیەک ئاردی خۆماڵی کە لەگەڵ بەشەخۆراکدا دەدرێتە هاونیشتمانییان، بووە بە ٣٤ هەزار، لەکاتێکدا لەم مانگەدا تاوەکو ٤٠ هەزار دینار رۆشتبوو. نەسرین محەممەد ئاماژەی بەوەکرد، هەبوونی گەنم، نرخ لە بازاڕەکاندا دادەبەزێنێت و گوتی، \"باری کەشتییەک گەنمی نمرەیەکی ئوسترالی کە بازرگانییە، گەیشتووەتە عێراق و بڕیارە هەشت کەشتیی دیکە بگەن، ئەوەش کاریگەریی دەکاتە سەر نرخ\". دوو کارگەی گەورەی ئارد لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەن، نەسرین محەممەد دەڵێت، بەهۆی نەبوونی گەنمەوە ئەو دوو کارگەیە کاریان راگرتووە. گەنمی هەردوو کارگەکە نمرە یەکیان بە ٣٨ هەزار و ٥٠٠ دینار فرۆشراوە و نمرە دووشی ٣٤ هەزار و ٥٠٠ دینار. سەرچاوەی سەرەکیی ئاردی هەرێمی کوردستان جگە لە نێوخۆ، وڵاتانی تورکیا و ئێرانن، نەسرین محەممەد گوتی، گەنمی تورکی چەند پلەیەکی هەیە و لە ٣٧ هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ ٤٧ هەزار دینار، گەنمی ئێرانیش لە ٣٧ هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ ٤٠ هەزار دینار. گرانبوونی نرخی ئارد ناڕەزایی نانەواخانە و سەموونخانەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و داوایانکرد رێگەیان بدرێت نرخ بەرزبکەنەوە. هۆکاری گرانبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، وەکو نەسرین محەممەد گوتی، \"یەکێک لە سەرچاوەکانی گەنمی عێراق وڵاتی رووسیایە\". بۆ بەشە ئاردی مانگانەی هەرێمی کوردستان، پشکی گەنمی پارێزگای هەولێر ٢٠ هەزار تۆن، سلێمانی ٢٣ هەزار تۆن کە پارێزگای هەڵەبجەی لەنێودایە و دهۆک ١٤ هەزار تۆنە کە دەبێت لە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بنێردرێت. نەسرین محەممەد دەڵێت، بەغدا تاوەکو ئێستا تەنیا بەشێکی کەمیی گەنمی مانگی یەکی ناردووە، لەکاتێکدا لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق گەنمی مانگی ٢ یشی دابەشکردووە.", "summary": "بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە، نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەزیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/230320223", "category": "business", "summary_length": 81, "article_length": 1698, "summary_token_count": 33, "article_token_count": 784}, {"article": "گرووپەکە ناویان \"زانایان لەپێناو وەستاندنی کۆڤید - ١٩ \"یە، کە بایۆلۆجیستی کیمیایی، بایۆلۆجیستی سیستەمی بەرگریی لەش، بایۆلۆجیستی دەمارنناس، پسپۆڕی شێرپەنجە، پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس، پەتاناس و زانای ئەتۆمی تێدایە. مایکڵ رۆسبەش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ٢٠١٧ و ئەندامانی پڕۆژەکە، لەبارەی پلە و نێوبانگی بەشداربووانی پڕۆژەکە بە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)ی ئەمریکی دەڵێت \"گومانت نەبێت، ئەوەی لە هەمووان کەمتر شایستەی ئەو شوێنە بێت منم\". لە سەرەتای دۆکۆمێنتە ١٧ لاپەڕەییەکەی پلانی گروپەکەدا هاتووە \"ئێمە گرووپێک لە هاووڵاتی و زانای خوێنگەرمین کە چوار پرۆپۆزەڵی کرداری و ناحیزبی دەخەینەڕوو، بۆ ئەوەی لە کورتترین ماوەدا چارەسەر و ڤاکسینی تەندروست و کاریگەر بەرهەمبێنین.. تاکە هاندەری ئێمە یارمەتیدانی ئەو هەڕەشە جیدییەیە کە بەرۆکی گەلی خۆمان و هەموو جیهانی گرتووە\". چوار پرپۆزەڵی گرووپەکە بەم شێوەیەن: یەکەم: دەرمانێکی ئەنتیڤایرۆسی دیکە بە خێرایی بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆڤید - ١٩ بەکاربهێنرێت. دووەم: خێراکردنی پڕۆسەی دروستکردنی دەرمانی دژەتەن بۆ چارەسەری تووشبووان و پاراستنی تووشنەبووەکان لە کورتخایەندا سێیەم: لە ماوەیەکی کورتدا ڤاکسینی کۆڤید - ١٩ دروستبکرێت، کە بە سەرکەوتنە درێژخایەنەکە بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا لەقەڵەم دەدرێت. چوارەم: کردنەوەی بازاڕ و خوێندنگەکان بە شێوازێک کە لە داهاتوودا مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتا و مردنی خەڵک کەمبکاتەوە. زۆربەی پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کە دروستکردنی ڤاکسینی کۆڤید - ١٩ لە باشترین سیناریۆدا لەنێوان ١٢ بۆ ١٨ مانگی پێویستە. سەرەتای ئەم هەفتەیە کۆمپانیای دەرمانسازی گیلیەد رایگەیاند پێشکەوتنی بەرچاو و خێرایان لە دۆزینەوەی ئەنتیڤایرۆسی کۆڤید - ١٩ دا بەدەستهێناوە. بەڵام توێژینەوەکانی دوو نەخۆشخانەی چینی دەریدەخەن ڤاکسینەکەی گیلیەد رێژەی سپێرمی لە ٢٨ مشکی نێردا کەمکردووەتەوە و پێکهاتەی سپێرمەکەشی گۆڕیوە. گرووپی زانایان \"زانایان لەپێناو وەستاندنی کۆڤید - ١٩ \" لایەکەوە لەنێوان کۆمپانیاکانی دەرمانسازی و ئیدارەی ئەمریکیدا پەیوەندی دروستدەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە پێداچوونەوە بۆ ئەو توێژینەوانە دەکەن کە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کراون، کە بە سارس - کۆڤ - ٢ ناسراوە. گرووپەکە لە پێشەکی دۆکۆمێنتەکەیاندا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان هیچ قازانجێکی هاوبەشیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیا و لایەنانە نییە کە لە دۆکۆمێنتەکەدا پێشنیازی دەرمان و چارەسەرەکانیان کراوە. بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکی پشت بە ملیاردێرەکان دەبەستن، وەک چۆن راپۆرتە ١٧ لاپەڕەییەکە لەلایەن ملیاردێرێکەوە کۆپیکرا و وێنەیەکی بۆ گۆڵدمەن ساکس نێردرا و ئەوانیش رادەستی ستیڤ منووچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکایان کرد. بە گوێرەی راپۆرتەکەی جۆرناڵ، پزیشێکی تەمەن ٣٣ ساڵان بەناوی تۆم کاهیل سەرۆکایەتی گرووپەکە دەکات، کە لە خانوویەکی بچووکی کرێ لە بۆستن دەژیت. کاهیل تەنیا یەک چاکەت و پانتۆڵی هەیە، بەڵام بەهۆی پەیوەندییەکانییەوە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی کۆشکی سپی هەیە. یەکێک لەو دەرمانانەی کە گرووپە لە چوارچێوەی پرۆپۆزەڵی یەکەمیاندا پێشنیازی دەکەن رێمدسڤیرە، کە دەرمانێکی دژەڤایرۆسە و کۆمپانیای (گیلیەد ساینسز) بەرهەمیهێناوە. گرووپەکە داوادەکەن حکومەتی ئەمریکا هاوئاهەنگی لەگەڵ گیلیەد بکات، بۆ ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆمپانیاکە یەکسەر بۆ حکومەتیش بێت، نەک ئەوەی هەموو جارێک چاوەڕێی پێشکەشکردنی فۆرمی نوێی دەرمان بکەن، لەبەرئەوەی زۆربەی جاران ئامادەکردن و تێپەڕاندنی ئەو فۆرمانە چەند مانگێکی دەوێت، هاوکات داواش دەکات رێگە بە کۆمپانیاکانی دیکەش بدرێ ئەو دەرمانە بەرهەمبێنن. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی زنجیرە پشکنینێکی راگەیاند کە تێیدا گرووپێک لە رێگەی رێمدسفیر چارەسەریان بۆ دەکرێت. لە پشکنینێکی بچووکی دیکەی دەرمانەکە لەسەر مەیموونی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە ئەو دەرمانە رێگە لە گەشەی ڤایرۆسەکە لە گیانی تووشبووەکە دەکات. سەرەڕای هەموو ئەوانە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بڕیاردان لەسەر کاریگەربوونی دەرمانەکە پێویستی بە پشکنینی هەڕەمەکی زۆرە. گرووپەکە پێیوایە یەکەمجار دەبێت دەرمانی ٢٠٠ میلیگرام بەکاربهێنرێت و دواتر بۆ ماوەی ٥ تاوەکو ١٠ رۆژ بۆ ١٠٠ میلیگرام کەمبکرێتەوە، پێشنیازیش دەکات دەرمانەکە لەو تووشبووانەی نیشانەکانیان لێدەرکەوتووە لە قۆناخێکی زووتردا بەکاربهێنرێت. فرانسیس کۆڵینس، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستی بە گۆڤاری (پیپڵ)ی ئەمریکی راگەیاندووە کە لەگەڵ زۆربەی پێشنیازەکانی راپۆرتە ١٧ لاپەڕەییەکەدا کۆکن. راپۆرتەکە رادەستی حکومەتی ئەمریکا و لە سەرووی هەموویانەوە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی هێزی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئەمریکا کردووە. لە یەک مانگی رابردوودا کاهیل و گرووپەکەی لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە راوێژی زۆریان پێشکێشی نیک ئایەرز، راوێژکاری مایک پێنس کردووە. بۆ پرۆپۆزەڵی دووەمیان، گرووپەکە پێشنیازی هەردوو کۆمپانیای ریجینیرۆن فارماسیۆتیکڵز و ڤیر بایۆتێکنۆلۆجی دەکات، ئەزموونی پێشتر لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا پیشانیداوە \"دەتوانن لە کاتێکی کورتدا ئەو چارەسەرانە دروستبکەن\". راپۆرتی زاناکان پێیوایە ئەگەر حکومەت لە کورتکردنەوەی پڕۆسەکەدا یارمەتیدەریان بێت، ئەوە ئەم دوو کۆمپانیایە دەتوانن لە مانگی حوزەیراندا بگەنە تاقیکردنەوەی دژەتەنەکان لەسەر مرۆڤ و لە هاوین یان پاییزی ئەمساڵدا مۆڵەتی بەرهەمهێنان وەربگرن. دوو ساڵ لەمەوبەر کاهیل لە زانکۆی دیووکی ئەمریکی خەریکی خوێندنی دوکتۆراکەی و توێژینەوە لەسەر نەخۆشییە جینەتیکییە دەگمەکان بوو، ئەوکات پێیوابوو تاوەكو کۆتایی ژیانی هەر لەو کارەدا دەمێنێتەوە. بەڵام هاوڕێیەکی کۆنی لە کۆمپانیای وەبەرهێنانی باوکی بەناوی راپتەر گرووپ دایمەزراند. لەوکاتەدا بوو کە کاهیل گەیشتە ئەوەی ئەگەر زانای شایستە بدۆزێتەوە و کێشە زانستی و داراییەکانیان بۆ چارەسەر بکات، خزمەتێکی گەورەتر دەکات لەوەی خۆی خەریکی توێژینەوەی زانستی بێت. هەر بۆیە دوای ماوەیەکی کورت سندوقێکی بەناوی نیوپاس پارتنەرز دامەزراند، کە تێیدا کۆمەڵێک دەوڵەمەندی گەورە وەبەرهێنانیان کرد. لە سەرەتای ئاداری ئەمساڵ کاتێک ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستداوانی ڤایرۆسەکە بە خێرایی رووی لە هەڵکشان کرد، کاهیڵ هەستیکرد لە کۆی ئەو دیبەیتەی لەبارەی کۆڤید - ١٩ ەوە هەیە، زانست شوێنێکی ئەوتۆی نییە. کاتێک کاهیل قۆڵی لە پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەڵماڵی، چاوەڕێی دەکرد تەنیا سەرنجی ٢٠ وەبەرهێنەر راکێشێت، بەڵام کاتێک ڤیدیۆکۆنفرانسی بۆ وەبەرهێنەران رێکخست، بۆی دەرکەوت ناتوانێ هەمووان بێنێتە ناو کۆنفرانسە ڤیدیۆییەکەوە، چونکە ژمارەیان لە ٢٠ کەس زیاترە. پاراستنی پڕۆژەیەکی لەوجۆرە لە یاری و هەڵای سیاسی کارێکی ئاسان نییە، بەتایبەتیش لە ساڵێکدا کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەیە و ململانێ بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمریکا باڵی بەسەر ئەو مشتومڕانەشدا کێشاوە کە سەبارەت کۆڤید - ١٩ ەوە هەن، وەک چۆن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوادەکات ناوی ڤایرۆسەکە بۆ \"ڤایرۆسی چینی\" یان \"ڤایرۆسی وۆهان\" بگۆڕدرێت یان لەولاوە پێشنیازی دەرمانی مەلاریا بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆڤید - ١٩ دەکات. گرووپەکە پێشنیازی ئەوەیان کردبوو ناوی ڤایرۆسەکە بۆ سارس - ٢ بگۆڕن، ئەوەش لەبەرئەوەی ناوەکەی ترس دەخاتە دڵی خەڵکەوە و ناچاریان دەکات رێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن. لەکۆتاییدا پێشنیازەکە رەتکرایەوە. گرووپەکە دەرمانی مەلاریاشی رەتکردووەتەوە. وەک چۆن لەگەڵ ئەوەش نین پشکنینی دژەتەن وەک بیانوویەک بۆ گەڕانەوەی چاکبووەکان بۆسەر کارەکانیان بەکاربهێنرێت، چونکە ئەو جۆرە خەڵکە دەکرێت کەسانی دیکە تووش بکەن. پرپۆزەڵی سێیەم قۆناخی یەکلاکەرەوەی ململانێیەکانی زانست و کۆڤید - ١٩ لەخۆدەگرێت، کە دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی ڤاکسینی پەتاکەیە. راپۆرتەکە بەپێی مێژووی پەتا نێوخۆیی و جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دۆزینەوە و پەسندکردنی ڤاکسین ٦ بۆ ٨ ساڵی دەوێت. ئەو پرسیارەی کە تائێستا وەڵامنەدراوەتەوە ئەوەیە ئاخۆ ڤاکسینەکە وەرزی بێت وەک ڤاکسینی ئەنفلوانزا یان بۆ ساڵانێکی دووردرێژ بێت وەک ڤاکسینی سوورێژە. راپۆرتەکە پێیوایە ئەگەر ئەنجوومەنێکی خاوەن دەسەڵات بۆ دروستکردنی هاوئاهەنگی خێرا و کاریگەر لەنێوان هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاکسینەکەدا دروستبکرێت، ئەوە لە ئاداری ٢٠٢٠ تاوەکو ئاداری ٢٠٢١ قۆناخی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە دەبێت و دوای ئەوە قۆناخی بەکارهێنانی دەستپێدەکات، هەڵبەت ئەگەر رێنمایی تایبەت بەو قۆناخە دابنرێت و شەفافییەتێکی بێوێنە لە کۆی پرۆسەکەدا هەبێت. لە مانگی رابردووەوە رێکارەکانی داخستنی شارەکان و قەدەخەی هاتووچۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان جێبەجێدەکرێن. راپۆرتەکە پێیوایە ئەگەرچی ئەو رێکارانە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانتری ڤایرۆسەکە پێویستن، بەڵام لە هەمانکاتدا پێویستە کۆمەڵگە و ئابووری ئەمریکا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، ئەگینا بژێوی خەڵک دەکەوێتە مەترسییەوە. بۆ کردنەوەی بازاڕ و ناوەندەکانی خوێندن، گرووپەکە کۆمەڵێک پێشنیاز دەخەنەڕوو: یەکەم: هەموو کەسێک پێش دەرچوون لە ماڵ لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتی سەر مۆبایلەکەی پشتڕاستی بکاتەوە کە هیچکام لە نیشانەکانی کۆڤید - ١٩ی نییە. دووەم: زوو زوو پشکنین بۆ ئەو خەڵکە بکرێت کە دەگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن یان سەر کارەکانیان (بۆ نموونە هەفتەی جارێک) سێیەم: سیستەمی چاودێری هەندێک لە ویلایەتەکان دەستکاری بکرێت، بۆ ئەوەی رێنماییەکانیان رێگر نەبێت لە پشکنینی بەردەوامی خەڵک. چوارەم: کەلوپەلی خۆپارێزی وەک دەمامک و دەستەوانە بکرێتە مەرج بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە سەر خوێندن و پیشەکانیان.", "summary": "گرووپێک لە زانایان، ملیاردێران و خاوەن پیشەسازییە گەورەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وەڵامی پەتای جیهانیی کۆڤید - ١٩ لای ئەوانە، وەک لە دۆکۆمێنتێکی گرووپەکەدا دەردەکەوێت، ئەوان پلانێکیان لە چوار قۆناخدا بۆ تێكشكاندنی پەتاکە و ئاساییکردنەوەی دۆخی ژیان ئامادەکردووە، کە رێگەیەکی بۆ گەیشتن بۆ کۆشکی سپیش دۆزیوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/29042020", "category": "business", "summary_length": 310, "article_length": 8168, "summary_token_count": 143, "article_token_count": 3686}, {"article": "بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ١ - ١١ - ٢٠٢١، نرخی هەر ئۆنسە زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بەرێژەی ٠.١٣ % بەرزبووەوە بە ١٧٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەهای دۆلار رۆژی دووشەممە لەگەڵ دەستپێکی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی یەک مانگدا. نرخی زێڕ و دۆلار پێچەوانەی یەک دەگۆڕێن و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار گوشار لەسەر نرخەکانی زێر دادەنێت، لەبەر ئەوەش بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە سنوورداربووە. داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا کە کۆتایی هەفتەی رابردوو بڵاوبوونەوە، ئەوە دەردەخەن کە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و نرخی کاڵا و شتوومەک بەپێچەوانەی هەڵوێستی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت. بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا پێیانوایە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە دیاردەیەکی کاتییە و لەبەر ئەوەش ئەگەری هەیە بەرزبوونەوەی نرخەکان کۆتایی پێبێت. بەڵام پێنوێنی خەرجیی بەکاربەر لە ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێک کە لە ٣٠ ساڵی رابردوودا بێ وێنە بووە. بەپێی ئامارە رەسمییەکانی حکومەتی ئەمریکا رێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئەیلوولدا لە ئاستی ساڵانەدا بەرزبووەتەوە بۆ ٤.٤ % لە ئاستی مانگانەشدا بەرێژەی ٠.٣ % بەرزبووەتەوە. سەرەڕای ئەوەش، جانێت یەلەن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، پێیوایە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەی بەهۆی کێشەکانی بەردەم کەرتی گواستنەوە و لۆجستیک روویداوە و دیاردەیەکی کاتییە. پێشبینییەکان بۆ رێژەی هەڵاوسان گەورەترین کاریگەریی لەسەر بازاڕی زێڕ هەیە، بەو پێیەی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە بانکی ناوەندی ئەمریکا بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بڕوات کە سوودی بانکی بەرزبکاتەوە. بەرزبوونەوەی سوودی بانکیش بەهای دۆلار بەرزدەکاتەوەو بەهای زێر دادەبەزێنێت.", "summary": "نرخی زێر دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە رۆژی دووشەممە بەرزبووەوە، بەڵام بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ بەهۆی ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار سنوورداربوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/011120212", "category": "business", "summary_length": 188, "article_length": 1521, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 699}, {"article": "کەرتی خانووبەرە لە ئەڵمانیا جموجۆڵێکی گەورەی تێکەوتووە. چەندین هۆکاری وەک کەمیی سوودی بانکی و بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکرێگرتن بەتایبەتی دوای چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، کاریگەرییان هەبووە لە بەرزکردنەوەی نرخەکان. بەرزبوونەوەی نرخەکانی خانووبەرە لە شاری فرانکفۆرت بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی دەیان پرۆژەی نوێی نیشتەجێبوون لەو شارە. نرخەکانی خانووبەرە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٦ و تاوەکو ئێستا بەرێژەی ٥٠ % بەرزبوونەتەوە. بەپێی راپۆرتێکی بانکی UBS، مەترسیی سەرهەڵدانی بڵقی نرخەکانی خانووبەرە لە شاری فرانکفۆرت زیاترە لە شارەکانی وەک هۆنگ کۆنگ، تۆرێنتۆ، نیۆیۆرک و شاری میونشن. لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩ نرخەکانی خانووبەرە لە ئەڵمانیا زیاتر لە نرخەکانی خانووبەرەی فەرەنسا و بەریتانیا بەرزبوونەتەوە. لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ نرخەکانی خانووبەرە لە ئەڵمانیا بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەرێژەی ١٠ % بەرزبوونەتەوە. خواست لەسەر خانووبەرەی شاری فرانکفۆرت بەتایبەتی بەرزبووەتەوە. بۆ نموونە کۆمپانیای بیمەی ئالیانز و سندووقی خانەنشینی فرانکفۆرت ١.٦ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لە پرۆژەیەکی خانووبەرە لە فرانکفۆرت کە لە ٤ باڵاخانەی هەوربڕ پێکدێت. ئەو پرۆژەیە کە هاوکات شوێنی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانیش لەخۆ دەگرێت ناوکەی (فۆر) یان چوارە کە شوققەیەکی دوو ژووری نرخەکەی نزیکەی ٣ ملیۆن دۆلاری لەسەر دانراوە. ئەو کۆمپانیایە کە سەرقاڵی پەرەپێدانی پرۆژەی فۆرە دەڵێت ئەوان هیچ بڵقێکی نرخەکان نابینن و شاری فرانکفۆرت یەکێکە لە شارە دەوڵەمەندەکانی ئەڵمانیا. بەبڕوای شارەزایان یەکێک لەو هۆکارانەی کە گەشەی بەرچاوی کەرتی خانووبەرەی لە ئەڵمانیا بەدواوە هاتووە، سوودی بانکیی ژێر سفرە لەو وڵاتە. لەبەر ئەوەش دانانی پارە لە بانکەکان سوودی ناڕواتەسەر، سەرمایەی وەبەرهێنەر و هاووڵاتیان بەشێکی زۆری چووەتە کەرتی خانووبەرە. بەپێی ئامارەکان لەکاتێکدا کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا کەمتر کە ٤٢ % ی ئەڵمانییەکان خاوەن خانووی خۆیان بوون، بەڵام ئەو رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٨ دا بەرزبووەوە بۆ ٤٧ %. بەپێی داتاکانی بۆندێس بانک، لەماوەی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا، قەرز وەرگرتن لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ کڕینی خانوو زیادیکردووە و بەرێژەی ٦ % بەرزبووەتەوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەبڕی ١.٤٥ تریلیۆن یۆرۆ قەرزی خانووبەرە وەرگیراوە. سەرەڕای ئەوەش بانکەکە لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا هۆشداریدا لە بڵقی خانووبەرە و پێیوایە نرخەکانی ئێستای بازار ٣٠ % زیاترن لە نرخی راستەقینەی خۆی. هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی دۆیچە بانک دەریدەخات کە هاتنی ساڵانە ٢٢٠ هەزار کۆچبەر پێویستە بۆ مانەوەو جێگیربوونی خواست بۆ خانووبەرە لە ئەڵمانیا. لەکاتێکدا بەر لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی کۆچبەران ساڵانە ٤٠٠ هەزار کەس بووە بۆ ئەڵمانیا، بەڵام ئەو رێژەیە ساڵی ٢٠٢٠ دابەزی بۆ ٢٢٠ هەزار کەس. جۆشێن مۆیبێرت لە دۆێچە بانک پێیوایە، نرخەکانی خانووبەرە لە ئەڵمانیا گەیشتوونەتە لووتکەی خۆیان. ئەو لێکۆڵەرە دەڵێت بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە و ئەگەری کۆنترۆڵکردنی نرخەکانی کرێی لەلایەن حکومەتەوە، کاریگەریی زۆر لەسەر نرخی خانووبەرە و بازاڕی خانووبەرەی ئەڵمانیا دادەنێت و پێشبینیدەکات کە ٢٠٢٤ دا کەرتی خانووبەرەی ئەڵمانیا ئاراستەکەی لە بەرزبوونەوە بگۆڕێت بۆ سستبوونەوەو دابەزین.", "summary": "نرخی شوققەیەکی ٣ ژووریی لە ناوەندی شاری فرانکفۆرت کە بە دڵی دارایی ئەڵمانیا هەژماردەکرێت و لەو ناوچەیەی کە خەڵکی فرانکفۆرت خۆیان بە \"مەین هاتەن\" دەیناسن، گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن دۆلار.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/231220211", "category": "business", "summary_length": 180, "article_length": 2795, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 1284}, {"article": "وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، کۆمپانیای لوک ئۆیک ئاگاداری کردووەتەوە کە دەیەوێت پشکەکانی خۆی لە کێڵگەی قۆرنەی رۆژاوا - ٢ بفرۆشێتە کۆمپانیا چینییەکان و کۆمپانیای بی پیش خوازیارە دەستبەرداری کێڵگەی گەورەی رومەیلە بێت. هەروەها وەزیری نەوت روونی دەکاتەوە، \"ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق لەبار نییە بۆ مانەوەی وەبەرهێنەرە گەورەکان. ئەو دەڵێت وەبەرهێنەرە گەورەکان یان بەدوای بازاڕی دیکە دەگەڕێن یان لەدوای هاوبەشێکی دیکەن. \" وەزیری نەوتی عێراق کە هەفتەی رابردوو ئامادەی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق بوو دەڵێت، کۆمپانیا ئێکسۆن مۆبیلیش دەیەویت پشکەکانی لە قورنەی رۆژاوا بفرۆشێت بە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار کە بەبۆچوونی ئەو نرخێکی زۆر هەرزانە. ئیحسان عەبدولجەبار دەڵێت، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی بەسرە خوازیارە پشکەکانی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بکڕێتەوە. عێراق لە دوای سعودیە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ناو رێکخراوی ئۆپێک و رۆژانە نزیکەی ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. بەڵام لە چەند ساڵی رابردوو بەهۆی مەرجە تووندەکانی نێو گرێبەستە نەوتییەکان و هەروەها دواکەوتنی حەقدەستەکانیان و ناجێگیری سیاسی، کۆمپانیا نەوتییەکان خوازیارن عێراق بەجێ بهێڵن.", "summary": "ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە ڤیدیۆیەکدا کە لە پەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، کۆمپانیای بی پیی بەریتانی و لوک ئۆیلی رووسی پلانیان هەیە عێراق بەجێبهێڵن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/04072021", "category": "business", "summary_length": 176, "article_length": 1034, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 479}, {"article": "بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ - ٥ - ٢٠٢٢ سەرکردەکانی ئەوروپا کۆدەبنەوە و، لە چوارچێوەی شەشەمین خولی گەمارۆکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەر رووسیا بڕیار لەسەر قەدەخەکردنی هاوردەکردنی نەوتی رووسیا دەدەن. نرخەکانی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە بۆ بەرزترین ئاستی خۆیان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەرزبوونەوە. بەرمیلێک نەوتی دەریای باکوور ٦١ سەنت بەرزبووەوە و بە ١٢٠ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش ٩٢ سەنت بەرزبووەوە بە ١١٦ دۆلار و ١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. سەرکردەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ و سبەی لەسەر شەشەمین خولی گەمارۆکانی سەر رووسیا کۆدەبنەوە. ستێڤن ئێنەس شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئێس پی ئای ئەسێت) لەو بارەیەوە رایگەیاند، \" هەر چەشنە رێککەوتنێکی وڵاتانی ئەوروپی لەسەر قەدەخەی هاوردەکردنی نەوتی رووسیا نرخەکانی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر هاندەدات. \" نرخی هەر ئۆنسەیەک زێر نزیکبووەتەوە لە ١٨٦٠ دۆلار نرخی زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە. ئێستا نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ ٧ دۆلار و ٥٠ سەنت بەرزبووەوە بە ١٨٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە بەپێی شرۆڤەکاران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بازرگانان پێیانوایە بانکی ناوەندی ئەمریکا ئەگەری هەیە پەلە پەلە نەکات لە بەرزکردنەوەی خێرای سوودی بانکی لەو وڵاتە، دوای ئەوەی بەپێی داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا، قەبارەی خەرجی بەکارهێنەران لە مانگی رابردوو زیاتر بەرزبووەوە و هەروەها رێژەی هەڵاوسانیش بەراورد بە مانگی ٣ کەمتر بەرزبووەتەوە. ئەمڕۆ بەهای پێنوێنی دۆلار کە بەراورد بە ٦ دراوی سەرەکی دەپێورێت بەڕێژەی ٠.٢ % دابەزی و بە ١٠١.٤٨ مامەڵەی پێوەکرا کە بووە هۆکار بۆ ئەوەی نرخەکانی کاڵا و کانزاکان بەرزببنەوە.", "summary": "دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سەرووی ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/30052022", "category": "business", "summary_length": 118, "article_length": 1631, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 735}, {"article": "لە راگەیێنراوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دراوە، لەبەر رۆشنایی بەیانی ژمارە (پێنج) كە لە ٥/١٠/٢٠٢٠ لە ژمارە ژمارە ٢٥٦ی وەقائقی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی دارایی، بە فەرمانی وەزاری بڕیاری كردنەوەی دیوانی باجی خانووبەرەی دەركردووە. هەر لە راگەیێنراوەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە، فەرمانگەی دیوانی باجی خانوبەرەی میری، سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری دەبێت. نووسراویشە: \"ئەم فەرمانگەیە چارەسەری كێشەكانی نێوان خاوەن موڵك و كرێچی دەكات\". لە ٩ - ١١ - ٢٠٢٠ بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی داهاتی باجی خانووبەرە پێشکێشکرا و میوانەکانی بریتیبوون لە: - د. كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری لە هەرێمی كوردستان - سۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری تۆماری كۆمپانیاكان لە سلێمانی - هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان - د. كەمال ئەنوەر یابە، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری یاساكانی باج - سەلام عومەر، سەرۆكی دەستەی چاودێری لە دیوانی چاودێریی دارایی - گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە بەرنامەکەدا بۆ یەكەم جار داهاتی باجی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا کرد و رایگەیاند، \"داهاتی باج لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٦٢٧ ملیار و ٤٢٤ ملیۆن دینار بووە\". هێڤیدار ئەحمەد و میوانەکانی دیکەی بەرنامەکە باسیان لەوە کرد، باجی خانووبەرە بۆمبێکە و دەتەقێتەوە ئەگەر چارەسەر نەکرێت. هاوکات كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان باسی لەوە کرد، ٩٥ % ـی كۆمپانیاكان هەوڵی خۆدزینەوە لە باج دەدەن و چیرۆكی كۆمپانیایەكیشی گێڕایەوە کە هەوڵی خۆدزینەوەی لە باج داوە.", "summary": "بەپێی راگەیێنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە پێناوی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان خاوەن موڵك و كرێچی، فەرمانگەیەكی تایبەت بە باجی خانووبەرە دەكرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/181120201", "category": "business", "summary_length": 175, "article_length": 1605, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 686}, {"article": "رۆژی سێشەممە ١٢ - ٤ - ٢٠٢٢، شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی کەمی بارانبارینی ئەمساڵەوە بەنیازین لە چەند رۆژی داهاتوودا وشکەساڵی لە گەرمیان رابگەیێنین، چونکە وەرزی بارانبارین لە گەرمیان کۆتایی پێهاتووە و ئەو رێژە بارانەی باریوە وەکو تێکڕا ناگاتە ١٥٠ ملیمەتر لەکاتێکدا ٢٥٠ ملیمەتر بۆ تێپەڕاندنی وشەکەساڵی پێویستە. \" شادیە حوسێن ئاماژەی بەوەدا تەنیا لە یەک ناوچەی گەرمیان ٢١٢ مللیمەتر باران باریوە، لە قەزاکانی کفری و کەلار و خانەقین رێژەی ئەو بارانەی ئەمساڵ باریوە رەنگە لە ١٠٠ مللیمەتر کەمتریش بێت. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان، ناوچەی گەرمیان بە زەرەرمەندترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە وشکەساڵی و کەمی بارانبارین دەزانێت و لەو بارەیەوە دەڵێت: \" ١٣٥ هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵیمان زەرەر و زیانی بەردەکەوێت بەهۆی وشکەسالییەوە، هەروەها جووتیارانی گەرمیان ئەمساڵ بەهۆی مەترسییان لە وشکەساڵی رێژەی ٦٠ % یان زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بەکارنەهێنا و هیچیان نەچاند. \" بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، ساڵانی رابردوو بەرهەمی ساڵانی گەرمیان لە گەنم ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار تۆن بووە لە ساڵێکدا، بەڵام ئەو ژمارەیە بۆ ٤٠ بۆ ٥٠ هەزار تۆن کەمبووەتەوە. سەبارەت بە پلانەکانیان بۆ رووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی، شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان، گوتی: \"چەندین پلانی خێرامان هەیە کە پێویستە کاریان لەسەر بکرێت لەوانە قەدەخەکردنی بنەتۆ و دەرچوونی، هەروەها قەدەخەکردنی هاوردەکردنی ئاژەڵ، دروستکردنی هەردوو بەنداوی باوەنوور و بەردەسوور، هەروەها کارکردنی زیاتر لە پڕۆژە ئاودێرییەکان و کەمکردنەوەی ئەو رۆتیناتەی دەهێنرێتە بەردەم جووتیاران لە کاتی لێدانی بیر، لەگەڵ چەندین پلانی درێژخایەن. \" شادیە حوسێن ئاماژەی بە قەبارەی ئەو زیانانە کرد، کە بەهۆی وشکەساڵییەوە بەر کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریی گەرمیان دەکەوێت و گوتی: \"ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی بۆ ساڵی دووەمە لەسەر یەک وشکەساڵی لە گەرمیان رادەگەیێنین، بۆیە قەبارەی زیانەکان زیاتر دەبێت لەو ٣٢ ملیار دینارەی ساڵی پار پێشبینیمان کردبوو. \" گەرمیان ناوچەیەکی بەرفراوانی هەرێمی کوردستانە، دەکەوێتە باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان، ئاو و ھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە، بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی تەخت و رووتەنە، زۆر جار پلەکانی گەرما تێیدا بەرزە، بەتایبەت لە وەرزی هاویناندا کە پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرزدەبێتەوە، زستانیشی سارد و کەمبارانە، لە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان بەفر نابارێت، گەرمیان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزا بەتایبەت نەوت. گەرمیان، شار و شارۆچکەکانی کەلار، دەربەندیخان، کفری، چەمچەماڵ، خانەقین، دووزخورماتوو، مەندەلی، بەدرە، پێباز (باوەنور)، رزگاری سەرقەڵا، جەلەولا، سەعدیە، جەبارە، قەرەتەپە، جەسان، مەیدان، قۆرەتوو، تەکیەی کاکەمەند، تەکیەی جەباری و شۆڕش دەگرێتەوە، بەڵام ئیدارەی گەرمیان له‌هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانی كه‌لار، كفری، به‌شێك له ناحیه‌كانی قه‌زای خانه‌قین پێکهاتووە.", "summary": "بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان رایگەیاند لە چەند رۆژی کەمی داهاتوودا وشکەساڵی لە گەرمیان رادەگەیێنن و ئەو زیانەی لێی دەکەوێتەوە لە زیانەکانی ساڵی ٢٠٢١ زیاترە، کە بە ٣٢ ملیار دینار خەمڵێندرابوو، دەشڵێت: \" ١٣٥ هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی زەرەر و زیانی پێگەیشتووە و ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لە گەرمیاندا نزیکەی ٦٠ % کەمی کردووە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/120420221", "category": "business", "summary_length": 321, "article_length": 2562, "summary_token_count": 156, "article_token_count": 1192}, {"article": "لەگەڵ داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی ٣ - ١٢ - ٢٠٢١ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٦٦ دۆلار و ٢٢ سەنت دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ شەممە ٤ - ١٢ - ٢٠٢١ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٦٩ دۆلار و ٩١ سەنت بەرزبووەوە. نرخی نەوتی خاوی سووکی تێکساسیش ئێستا بە ٦٦ دۆلار و ٢٦ سەنتە و دابەزیوە. ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی هەینی بە سەروو ٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا. ئێستا نرخی هەر بەرمیلێک نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە. لەسەر ئاستی گشتیش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای کۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس دێت کە بڕیاریاندا پابەندبن بە رێککەوتنەکەی پێشوویان لەسەر زیادکردنی رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی ١ی ئەمساڵدا. بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندووە ئەگەر هاتوو جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت ئەوا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیان دەکەنەوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو. ئان لویس هیتڵ، شرۆڤەکاری کۆمپانیای راوێژکاری وود ماکێنزی لەوبارەوە رایگەیاند، گرووپی ئۆپێک پڵەس لەنزیکەوە لەگەڵ یەک هاوئاهەنگییان هەیە و بەردەوام دەبن لە کۆنترۆڵکردنی بازاڕ، لەبەر ئەوەش بازرگانان دڵنیان لەوەی کە ئەو گرووپە رێگەنادات نرخەکانی نەوت داڕمێن، لەگەڵ ئەوەشدا کە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواستی بۆ گەشتی ئاسمانی کەمکردووەتەوە. لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکانیش بەهای دۆلار بەرامبەر یۆرۆ کەمێک بەرزبووەوە و هەر یۆرۆیەک بە یەک دۆلار و ١٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی هەینی بە یەک دۆلار و ١٢٩ سەنت بوو. بەهای لیرەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزی و هەر دۆلارێک بە ١٣.٦٢ لیرە مامەڵەی پێوە کرا. بەهای تمەنیش نزمبوونەوەی بەخۆوە بینی و هەر دۆلارێک بەرامبەرە بە ٢٩ هەزار و ٣٨٠ تمەن. نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان: ١٠٠ دۆلار - دینار USD / IQD ١٤٨.٠٥٠ پاوەند - دۆلار ١.٣٢ GBP / USD دۆلار - یەن ١١٢.٠٠ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٣.٦٢ USD / TRY دوێنێ هەینی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە ١.٧٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، بەڵام ئەمڕۆ شەممە ٤ - ١٢ - ٢٠٢١ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ ١٠ دۆلار بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٧٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.", "summary": "رۆژی شەممە ٤ - ١٢ - ٢٠٢١ نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی هەینی گۆڕانکاری بەسەرداهات و نرخی هەر بەرملێک نەوتی برێنت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە. هاوکات نرخی زێڕیش بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە ١٧٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. لەلایەکی دیکەوە بەهای دۆلار بەرامبەر یۆرۆ یەک سەنت بەرزبووەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/04122021", "category": "business", "summary_length": 316, "article_length": 1960, "summary_token_count": 155, "article_token_count": 940}, {"article": "هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم هەفتەیە بەغدا بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام تەنیا نزیکەی ٣ ملیار دینار دەنێرێت، بەمەش سەرجەم ئەو بڕە پارەیەی کە ناردوویەتی دەکاتە نزیکەی ٢٠ % ی پارەی جووتیاران. هێمن سەید موراد ئاماژەی بەوەشکرد، بڕە پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەبێت بە پێنج قۆناخ بگات، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا دوو قۆناخی هاتووە و ئەو سێ ملیار دینارە بگات، دەکاتە قۆناخی سێیەم و بەغدا بەڵێنیداوە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا هەموو پارەکە بنێرێت. پارەی گەنم بەگوێرەی کاتی رادەستکردنی گەنمەکە بە سایلۆکان دەدرێت. هەر جووتیارێک زووتر گەنمی رادەستی سایلۆ کردبێت زووتر پارەکە وەردەگرێت. هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش پێکەوە دەست بە دابەشکردنی پارەی جووتیاران دەکەن. لە پارێزگاکانی عێراق لە ٢٠ی نیسانەوە گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە ١٠ی حوزەیران لە هەولێر و ١٤ی حوزەیران لە دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە لە سایلۆکاندا دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا. وەزارەتی کشتوکاڵ لە مانگی ئابی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ سێ کۆمپانیا واژۆکرد بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران و لەسەر ئەو بنچینەیەش ساڵانە ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران دەکڕێت. بەپێی گرێبەستەکە، ئەو سێ کۆمپانیایە؛ سایلۆ، ئاش و کارگەی دیکەی پەیوەندیدار لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دادەمەزرێنن. لە هەرێمی کوردستان ٣٩ ئاش هەن، کە مانگانە ٦٢ هەزار تۆن گەنم دەکەنە ئارد و لە ساڵێکدا نزیکەی ٦٥٠ هەزار تۆن ئارد بەرهەمدەهێنن. نزیکەی ٩٠ % ی نانەواخانەکان و سەمونخانەکان ئاردی سفر بەکاردەهێنن، بازرگانانیش ساڵانە نزیکەی ٧٦٠ هەزار تۆن ئاردی سفر، کە بەهاكەی زیاتر لە ٩٠ ملیۆن دۆلارە هاوردە دەکەن. بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران زیاتر لە ٢ ملیۆن تۆن بوو؛ عێراق تەنیا ٣٩٠ هەزار تۆنی کڕیوە و بەشی زۆری گەنمی جووتیاران لە رێگەی کارگەکانی ئالیک و بازاڕی ئازاد ساخ دەکرێتەوە. بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لە هەرێمی كوردستان:", "summary": "بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر رایگەیاند بەغدا بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و بەڵێنیشیداوە ئەمساڵ هەموو پارەکە بە جووتیاران بدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/241120203", "category": "business", "summary_length": 168, "article_length": 1815, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 824}, {"article": "لە دهۆک ئەمساڵ ٩٠٠ هەزار دۆنم بۆ چاندنی زەوی تەرخانکراوە، بەڵام هێشتا نزیکەی ١٠٠ هەزار دۆنم نەچێنراوە. بەشێک لە جووتیاران بۆ قەرەبووکردنەوەی بێ بارانی پەنایان بۆ ئاوی ژێر زەوی بردووە. ساڵی رابردوو بەهۆی وشکەساڵی زیاتر لە نیوەی گەنمی جووتیاران نەدوورایەوە و بە بەهای ٩٠٠ ملیار دینار زیان بە جووتیاران گەیشت.", "summary": "چەند رۆژێکی دیکە وەرزی چاندنی گەنم لە هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت، بەڵام هێشتا بەشێک لە جووتیاران لە چاوەڕوانی بارانباریندان بۆ ئەوەی دەست بە چاندنی داخڵودان بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/301120214", "category": "business", "summary_length": 161, "article_length": 310, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 144}, {"article": "بەگوێرەی ئامارەکانی گومرگی چین، ئەو وڵاتە لە مانگی کانوونی دووەم بۆ مانگی تەممووز، رۆژانە ٧٧ هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێران هاوردەکردووە ئەو بڕەش نۆ هێندە کەمترە لەو کاتانەی ئەمریکا بۆ دووبارە گەمارۆی بەسەر کەرتی نەوتی ئێران نەسەپاندووە. هاوکات بەگوێرەی راپۆرتی دیکە لەوانە دامەزراوە میدیاییەکان و کۆمپانیاکانی بواری گواستنەوە، چین زۆر لەو بڕە نەوتەی کە دەستەی گومرگ رایگەیاندووە، نەوتی لە ئێران هاوردەکردووە. ئەو ئامارەی دەستەی گومرگی چین بڵاویکردووەتەوە لەگەڵ ئەو ئامارانە یەکدەگرێتەوە کە کۆمپانیای کپلەر بە رادیۆی فاردای داون. بوگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی (ئێن بی سی) کۆمپانیای کپلەر هەوڵیداوە بنەچەی هەناردەکردنی نەوت لە ئێران داپۆشێت و وەک کارگۆ بە نەوتی ئیندۆنیزیا ئاماژەی پێداوە. ئێن بی سی رایگەیاندووە، تانکەرە نەوتهەڵگرەکان کە نەوت بۆ چین دەگوازنەوە بە ئاڵای جیاواز نەوتی ئێران هەناردەی چین دەکەن ئەوەش بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا. بەگوێرەی پێگەی \"تانکەرتانکەرس\" ئاماری ئەو نەوتەی ئێران هەناردەی دەکات زۆر لەوە زیاترە کە ئەمریکا بەدەستی دەگات. بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمریکا، ئێران رۆژانە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەکات ئەوەش لە رێگەی گواستنەوە لە تانکەرێکەوە بۆ تانکەرێکی دیکە بۆ خۆدزینەوەی لە ئاشکرابوون و گەمارۆکانی سەری. راف سانچێز، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئاژانسی (ئێن بی سی) راگەیاندووە، جیاوازی ئامارەکانی ئەمریکا لەبارەی هەناردەی نەوتی ئێران لەگەڵ راپۆرتەکانی دیکە بە ٢٢٧ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەخەمڵێندرێت.", "summary": "سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی نەوتی ئێران، ئامارەکانی چین پێشانیدەدەن ئەو وڵاتە بەردەوامە لە کڕینی نەوتی ئێران و لەم هەفتەیەدا ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێران کڕیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/01092020", "category": "business", "summary_length": 174, "article_length": 1343, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 593}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە ٢٨ - ٠٨ - ٢٠٢١ لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بە بەشداریی چەندین وڵاتی وەک فەرەنسا، تورکیا، سعودیە و ئێران بەڕێوەدەچێت. شارەزایانی وزە پێیانوایە، بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان عێراق و وڵاتە بەشداربووەکان بەهێزدەکات. هومایون فەلەکشاهی، شارەزای وزەی سەر بە ناوەندی کێپلەر دەڵێت، \"پشکی عێراق لە بازاڕی نەوتی فەرەنسا لە ١ % ـەوە بۆ ٨ % زیادیکردووە. لەبەر ئەوەش عێراق هاوبەشێکی گرنگی فەرەنسایە، لانیکەم لە نەوتدا. ئەگەر سەیری تورکیاش بکەین، دەبینین تورکیا هاوبەشێکی گرنگتری عێراقە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی کە دراوسێی عێراقە. عێراق ئێستا ٤٠ % ی نەوتی تورکیا دابین دەکات. ئەوە لە کاتێکدایە پێنج ساڵ پێش ئێستا عێراق تەنیا ١٧ % نەوتی خاوی تورکیای دابین دەکرد. \" سەرەڕای ئەوەی کە کۆمپانیا نەوتییەکانی وەک ئێکسۆن مۆبیل، بی پی، شێل وەبەرهێنانی خۆیان لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کەمکردووەتەوە، بەڵام کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی وەبەرهێنانەکانی لە کەرتی وزەی عێراق زیادکردووە. شرۆڤەکارانی وزە پێیانوایە سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەبێتە هۆکار بۆ زیادبوونی وەبەرهێنانی کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی لە کەرتی نەوتی عێراقدا. ئەو شارەزایەی سەر بە ناوەندی کێپلەر دەڵێت، \"کۆنگرەکە رووداوێکی گرنگە بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا. سەردانی ماکرۆن بۆ عێراق دەتوانێت پاڵپشتی زیاتری کۆمپانیای تۆتاڵ بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا گرێبەستی زیاتر لە عێراق وەربگرێت. بارودۆخی هاوشێوە لە تورکیا هەیە. تورکیا وەبەرهێنانێکی گەورەی لە عێراق هەیە، هەرچەندە بە دیاریکراوی ئەو وەبەرهێنانە لە بەشی وزەدا نین. \" پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئێرانی دراوسێی، لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا لە بواری بازرگانی و وزە پەیوەندییەکی بەهێز بووە. سەرەڕای ئەوەش دوو وڵاتەکە لە بازاڕی نێودەوڵەتیی وزە رکابەری گەورەی یەکدین. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە نەوتی هەردوو وڵات لە یەک جۆرن. کێڵگە نەوتییەکانی عێراق زیاتر لە باشووری ئەو وڵاتەن کە لە رووی جوگرافی و جیۆلۆجییەوە نزیکن لە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران. ئەوەش بەو مانایە نەوتی خاوی ئێران و عێراق لە یەک بازاڕدا دەفرۆشرێن و بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، عێراق شوێنی ئێرانی لە گەورەترین بازاڕەکانی نەوتی ئاسیا وەک چین و هیندستان گرتووە. سەرەڕای ئەوەش لە رووی بەرهەمە نەوتییەکان و کارەباوە ئێران هاوبەشێكی گرنگی عێراقە، بۆ نموونە کۆمپانیای مەپنای ئێرانی سەرقاڵی دامەزراندنی وێستگەیەکی گازی سێ گێگاواتییە لە باشووری عێراق.", "summary": "عێراق دووەم بەرهەمهێنەری گەورەی نەوتی ناو رێکخراوی ئۆپێکە، بەو پێیەش یەکێکە لە دابینکەرە گرنگەکانی نەوتی خاو لە جیهاندا بەتایبەتی لە بازاڕی فەرەنسا و تورکیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/28082021", "category": "business", "summary_length": 157, "article_length": 2162, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 999}, {"article": "د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەکاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر ١٠: ٠٠ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و میکانیزمی جێبەجێکردنی رایگەیاند \"دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەتەواوەتی دیاریبکرێت، ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان ١٢.٦٧ % بێت، نزیکەی ٩.٥ ترلیۆن دینار دەبێت، قسەیەک هەیە بکرێتە ١٣.٩ %، من لەو بڕوایەدا نیم بکرێتە ١٣.٩ %، هیوادارم ئەمە راست بێت، چونکە دەقێکی یاسایی نییە کە بڵێت ١٣.٩ %. لە نەفەقاتی حاکیمەشدا پشکی هەرێمی کوردستان ١٢.٦٧ % ـە\". بە گوتەی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ١٢.٦٧ % ی بودجە دیاریبکرێت \"بەشی هەرێمی کوردستان، ئەوەی دیاریکراوە، ٩.٥ تریلیۆن دینارە، ئەگەر ئەو بڕە پارەیە دابەشبکرێت بەسەر ١٢ مانگدا، مانگانە دەکاتە نزیکەی ٧٩١ ملیار دینار، کەواتە هەرێمی کوردستان مانگانە لە بودجەدا حەقی ئەوەی هەیە ٧٩١ ملیار دینار وەربگرێت. لەو ٧٩١ ملیار دینار مانگانەی کە دانراوە، پاش مەقاسە، واتە رادەستی نەوت و داهاتی نانەوتی، بڕی ٩٠ ملیار دینارێک بۆ هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە\". د. فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەش کردووە \"ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای رێژەی ١٣.٩ % ی بودجە بنێردرێت، ئەوکاتە نزیکەی تریلیۆنێک دینار بۆ هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، واتە مانگانە نزیکەی ١٦٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دێت، بەڵام لە هەردوو حاڵەت دەبێت هەندێک واقیعی بین لە شرۆڤەکەمان، دیسان تەئکید لەوە دەکەمەوە کە ستەمێکی یەکجار گەورە لە هەرێمی کوردستان کراوە\". ئەو بریکارەی پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق باس لە خاڵە ئەرێنییەکانی لە بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت \"خاڵی گرنگ ئەوەیە مووچەخۆران دڵنیابن لەوەی مووچەکانیان پشتیوان بە خودا لەمەودوا بەتەواوی پێدەدرێت، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت مووچەخۆران بەلایەنی کەمەوە لەوە دڵنیابن مانگانە دەدرێت، چونکە ئەو گەرەنتییەی ئێستا لە بودجەی بەغدا هەیە، بەڵێ بێ لێبڕین، ئەو گەرەنتییە هەیە لە بەغدا کە وەکو جارانی لێنایەتەوە ئەگەر هەردوولا پابەندبن، بەپێی زانیاریی تەواوەتیی من هەردوولاش پابەند دەبن. بۆیە لەمەودوا گەرەنتی بەردەوامی پێدانی مووچە هەیە\".", "summary": "بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە دووری دەزانێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بکرێتە ١٣.٩ % و دەشڵێت، ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان ١٢.٦٧ % بێت مانگانە ٩٠ ملیار دیناری بۆ دەمێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/020420212", "category": "business", "summary_length": 187, "article_length": 1928, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 889}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە عێراق راشیگەیاند \"مووچەی شەهیدان بەردەوامە و هاوشێوەی خانەنشینکراوان لێیان بڕدراوە، بەڵام مووچەی ئەو بەندکراو و دەستگیرکراوانە راگیراوە کە زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن، تاوەکو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لێدەدات\". بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە عێراق بڕینی مووچەی خانەنشینکراوانی بەپێی ئەم رێژانە روونکردووەتەوە: مووچەی مانگانەی ٥٠٠ هەزار دینار لێی نابڕدرێ مووچەی مانگانەی ٦٠٠ هەزار دینار ٦٠ هەزار دیناری لێدەبڕدرێ مووچەی مانگانەی ٧٠٠ هەزار دینار ٧٧ هەزار دیناری لێدەبڕدرێ مووچەی مانگانەی ٨٠٠ هەزار دینار ٩٦ هەزار دیناری لێدەبڕدرێ مووچەی مانگانەی ٩٠٠ هەزار دینار ١١٧ هەزار دیناری لێدەبڕدرێ مووچەی مانگانەی ١ ملیۆن دینار بێت زیاتر ١٥ % ی لێدەبڕدرێ د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دەبێت حکومەتی عێراق ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە بۆ خانەنشینان، کە دوێنێ لەکاتی دابەشکردنی مووچە لە خانەنشینانی بڕیوە و بڕەکەی ١٠ بۆ ١٥ % یە، \"چونکە ئەو کارە پێچەوانەی یاسایە\". پەرلەمانیش دەنگی لەسەر ئەوەداوە، کە جگە لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکان و پلەباڵاکان، نابێت دەستکاری مووچەی فەرمانبەران بکرێت.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە عێراق رایگەیاند، بڕینی بەشێکی مووچەی خانەنشینکراوان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بەپێی رێژە و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/110620201", "category": "business", "summary_length": 155, "article_length": 1075, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 476}, {"article": "بەپێی ئەو ئاژانسەی کۆریای باکوور، کۆبوونەوەی پارتیی کرێکارانی کۆریای باکوور بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەچووە کە زیاتر ئامانج لێی تاوتوێکردنی پرسە ئابوورییەکان بووە بەتایبەت کە ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نادڵنیایی باڵی بەسەر ئابووریی جیهاندا کێشاوە. ئەو رەوشەیش هێندەی دیکە فشاری لەسەر کۆریای باکوور داناوە کە پێشتریش بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بارودۆخی ئابووریی بەرەو خراپی چوو. ئاژانسی هەواڵیی کۆریای باکوور رایگەیاندووە، بەرپرسانی کۆریای باکوور جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری کەرتە ئابوورییەکان و باشکردنی گوزەرانی هاووڵاتییان کردووەتەوە، هەروەها باسیان لەوە کردووە کە پیشەسازیی کیمیایی بۆ ئابووریی نیشتمانی هۆکارێکی گرنگە. کیم جۆنگ ئوون کە سەرۆکایەتیی پارتیی کرێکارانی وڵاتەکەی دەکات رایگەیاندووە کاری لە پێشینەیان بەرهەمهێنانی ماددە کیماییەکانە لەنێویاندا پەینی کیمیایی بۆ ئەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە وڵاکەی پێشبخات. کۆریای باکوور ئاماژە بۆ ئەوە دەکات توانیویانە لە چەند ساڵی رابردوودا بەرهەمهێنانی خۆراک زیادبکەن، بەڵام بە گوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووە دوو لەسەر سێی خەڵکی کۆریای باکوور، کە دەکاتە زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس، خۆراکی پێویستیان نییە. لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا لە کاتێکدا پێشکەوتنێک لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا بەدیدەکرا، کیم جۆنگ ئوونی رابەری کۆریای باکوور هۆشداریی دا لەوەی پێناچێت واشنتن گەمارۆکانی لەسەر پیۆنگ یانگ هەڵبگرێت، بۆیە داوای لە جووتیارانی وڵاتەکەی کرد تاوەکو دەکرێت بەرهەمی کشتوکاڵی زیادبکەن. دانەوێڵە و برنج خواردنی سەرەکیی هاووڵاتییانی کۆریای باکوورن. بە گوێرەی رۆژنامەی فەرمیی حکومەتی کۆریای باکوور، حکومەت داوای لە هاووڵاتییانی کردووە هەوڵەکانیان زیادبکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بۆ بەرزترین ئاست زیادبکەن. رۆژنامەکە لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی گواستووەتەوە کە دەڵێن زیادکردنی بەرهەمهێنانی خۆراک ئامڕازێکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی هاتوونەتە بەردەم وڵاتەکەیان. دەرکەوتنی جارێکی دیکەی کیم جۆنگ ئوون لە کاتێکدایە چەندین هەفتە بوو باس لە نەخۆشکەوتن و مردنی دەکرا، دواتر لە یەکی ئایاردا ئاژانسی هەواڵیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە کە کیم ئامادەی کردنەوەی وێستگەیەکی ماددەی کیمیایی بووە.", "summary": "ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی کۆریای باکوور بڵاوی کردەوە کە کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور ئامادەی کۆبوونەوەی پارتیی کرێکارانی دەسەڵاتدار بووە و باسی لە چەندین پرۆژەی ئابووری و پیشەسازیی کیمیایی کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/08062020", "category": "business", "summary_length": 200, "article_length": 2011, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 890}, {"article": "نیکۆلای بلێڤ، هاووڵاتی بولگاری دەڵێت، \"خێزانەکەی من هێندە داهاتی نییە کە بتوانێت رووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخەکان بێتەوە، ئێمە ژیانمان پڕبووە لە مەینەت لەبەر ئەوەی شەڕی ئۆکراینا نرخەکانی زیاتر بەرزکردووەتەوە. من ئاگادارم قەیرانەکە قووڵتر دەبێت و رەوشی ئێمەش سەختتر. \" بولگاریا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەوروپا کە بە تووندی گرێدراوی نەوت و گازی رووسیایە. دوو لەسەر سێی سووتەمەنی پێویستی ئەو وڵاتە لەڕێگەی رووسیاوە دابیندەکرێت و گرێبەستی ١٠ ساڵی حکومەتی بولگاریاش لەگەڵ گازپرۆم کۆتایی ئەمساڵ تەواودەبێت و ئەو وڵاتە پلانی هەیە لە ئازەربایجانەوە گاز هاوردەبکات. وڵاتە ئەروپییەکان پلانیان هەیە تاوەکو شەش مانگی دیکە هیچ بڕە نەوتێک لە رووسیا هاوردەنەکەن، تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ یش کۆتایی بە هاوردەکردنی گاز لە رووسیاوە بهێنن. لە سنووری نێوان لیتوانیا و پۆڵەندا، بەرپرسانی باڵای دوو وڵات لە مەراسمێکدا بەشدارن کە بۆرییەکانی گازی لیتوانیا پەیوەست دەکات بە بۆرییەکانی پۆڵەندا، بۆ ئەوەی پۆڵەندا دوای پچڕانی گازی رووسیا لە وڵاتە ئەوروپییەکانەوە، پێداویستی خۆی بە گازی سرووشتی دابینبکات. گیتانیش نۆسێدا، سەرۆکی لیتوانیا گوتی، \"شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکراینا ئەزموونێکی گەورەی بە ئێمە داوە. بۆ جارێکی دیکە پێشانیداوین کە رووسیا دابینکارێکی متمانەپێکراو و هاوبەشێکی راستەقینە نییە. \" بۆری هاوبەشی گازی لیتوانیا - پۆڵەندا ٥٠٨ کیلۆمەتر درێژە و تێچووکەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و ٦٠ % ـی تێچووکەی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دابینکراوە. ئەو بۆرییە، بۆرییەکانی گازی وڵاتانی کەناری دەریای باڵتیک دەبەستێتەوە بە فینلاندا و پاشان پەیوەست دەبێت بە بۆری گازی یەکگرتووی ئەوروپا.", "summary": "نیکۆلای بلێڤی تەمەن ٤٧ ساڵ لە سۆفیای پایتەختی بولگاریا دەژی. ئەمڕۆژانە بەدەست بەرزبوونەوەی نرخەکانی بەنزین و گازەوە دەناڵێنێت. هەرچەندە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا تۆمەتباردەکات بە دەستپێکی شەڕی ئۆکراینا، بەڵام دژی ئەوەیە کە وڵاتەکەی پەیوەست بووە بەو دەستپێشخەرییەی ئەوروپا بۆ ئەوەی هاوردەکردنی نەوت و گاز لە رووسیاوە قەدەخەبکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/070520221", "category": "business", "summary_length": 333, "article_length": 1432, "summary_token_count": 161, "article_token_count": 664}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٠٩ - ٠٥ - ٢٠٢٢ عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا تەرخانکردنی ٥٠٠ ملیار دیناری وەک شایستەداراییەکانی جووتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵی بە بازاڕکردنی گەنم راگەیاند و گوتی: \"ئەو بڕە پارەیە دەبێتە هۆی سەرخستنی وەرزیی بە بازاڕکردن و زیادکردنی میکانزمەکانی بەردەوامی بە بازاڕکردن لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگادا\". جبووری روونیکردەوە، ئەم وەرزەی بەبازاڕکردن سەرکەوتنی گەورەی بەخۆە بینیوە لە رێگەیەوە جووتیاران بڕێکی زۆر دانەوێڵە رادەست دەکەن، کە رۆژانە گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٠ تۆن. پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەو مانگەوە تائێستا بڕی دانەوێڵەی رادەستکراو لەلایەن جووتیارانەوە، گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار تۆن، بڕەکەش بەردەوام زیاد دەکات، ئەویش بە هۆی کردنەوەی ناوەندی نوێی وەرگرتن لە بەغدا و ئەنبار و سەلاحەددین. محەممەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەش راگەیاند، هەر جووتیارێک زووتر بەرهەمەکەی رادەست بکات، ئەوا پارەکەی زووتر پێدەدرێت، کە لە هەفتەیەک تێناپەڕێت.", "summary": "وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند بڕی ٥٠٠ ملیار دینار، وەک شایستەی دارایی بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران تەرخانکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/090520225", "category": "business", "summary_length": 121, "article_length": 939, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 427}, {"article": "دەزگای ریفێنتیڤ ئایکۆن و چەند سەرچاوەیەک لە کەرتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئاژانسی رۆیتەرزیان رایگەیاند: \"عێراق لە سەرەتای مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٠ وە هەناردەی نەوتی خاوی زیادکردووە بۆ سەرووی ئەو ئاستەی کە ئۆپێک پڵەس بۆی دیاریکردووە\". دەزگای ریفێنتیڤ ئایکۆن راشیگەیاند \"عێراق کە دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتە لە رێکخراوی ئۆپێک، تاوەکو ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٠ رۆژانە ٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە بەسرە و بەندەرەکانی دیکەوە هەناردە کردووە\". بەپێی ئامارەکەی دەزگای ریفێنتیڤ ئایکۆن بێت هەناردەی نەوتی عێراق رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل لە سەرووی ئەو بڕەیە کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوو لە باشوورەوە هەناردەی کردووە. وڵاتانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی رابردوودا لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆبوونەوە و بڕیاریان دا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە بەبڕی ٩.٧ ملیۆن بەرمیل تاوەکو کۆتایی مانگی تەممووز درێژبکەنەوە. بەگوێرەی ئامارەکان تاوەکو ئێستا رێژەی پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بە تێکڕا گەیشتووەتە ١٠٧ % ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەریەک لە سعودیە، کوێت و ئیمارات زیاتر لەو بڕە نەوتەی بۆیان دیاریکرابوو کەمیانکردووەتەوە. هاوکات هەر یەک لە عێراق، نایجیریا، کازاخستان و ئەنگۆلاش لە مانگی یەکەمی رێککەوتنەکە پابەندی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس نەبوون و لە دوا کۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت رایانگەیاند پابەندی رێککەوتنەکە دەبن و لە مانگەکانی حوزەیران، تەممووز و ئەیلوول قەرەبووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوت، عێراق مانگی حوزەیرانی رابردوو، ٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ هەزار و ١٦ بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کردووە و داهاتی ئەو نەوتەش ٢ ملیار و ٨٧١ ملیۆن و ٣١٤ هەزار دۆلار.", "summary": "دەزگای ریفێنتیڤ ئایکۆن بۆ چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە جیهاندا رایگەیاند عێراق لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ دا رۆژانە ٢.٧٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/30072020", "category": "business", "summary_length": 167, "article_length": 1504, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 687}, {"article": "جووتیاران پێویستە لە ١ - ١٢ - ٢٠٢٠ تاوەکو ٣١ - ١ - ٢٠٢١ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بەشە کشتوکاڵییەکانی قەزا و شارۆچکەکان بکەن بۆ ناونووسین. کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، ئەگەر لەو کاتەدا ناو نەنووسن، ناتوانن گەنمەکەیان رادەستی سایلۆ بکەن. حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو ئاگادارینامەیەی کشتوکاڵی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ناونووسینەکە پەیوەندیدارە بەو گەنمەی کە بڕیارە بەغدا لە هەرێمی کوردستانی وەربگرێت\". ئەمساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ سێ كۆمپانیا كرد بۆ كڕینەوەی گەنمی جووتیاران، قەیوان لە سلێمانی و غەفوور خۆشناو لە هەولێر و كاڤین لە دهۆك، لە رۆژی سێشەممە ١٠ - ٠٨ - ٢٠٢٠ ـیش گرێبەستەكە واژۆ كرا. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، ئەم فۆڕمە پەیوەندی بەو گرێبەستە و پێدانی گەنم بەو کۆمپانیایانە نییە. ناونووسین و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە گوتەی حوسێن حەمەکەریم کۆمەڵێک رێکارن بۆ ئەو جووتیارانەی لەڕووی یاساییەوە مەرجەکانیان تێدایە، مەرجەکانیش خۆیان لە خاوەندارێتیی زەوییەکە، گرێبەستی زەوییەکە و کرێی ساڵانە دەگرێتەوە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئاگاداری جووتیار و خاوەن موڵکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات کە ناونووسین و پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە چاندنی گەنم و بەبازاڕکردنی دەستپێدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/301120205", "category": "business", "summary_length": 183, "article_length": 986, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 456}, {"article": "بەهای دراوەکان لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان بەمشێوەیە بوون: - نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە - ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٧١٤ دینارە - ١٠٠ پاوەند بە ٢٠٣ هەزار و ٨٩٥ دینارە - ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٨٩٥ دینارە - ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە پێنج هەزار و ٥١١ دینارە لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕی بەمشێوەیە دیاریکردووە: - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ هەزار دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٨٨ هەزار دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ هەزار دینارە - نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ هەزار دینارە لقی هەولێری سەندیکای زێڕنگەران ئاماژەی بەوە کردووە، هەر گۆڕانکارییەک له نرخەکان پەیوەستە بە بەهای بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.", "summary": "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار دەفرۆشرێت و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ ـیش بە ٤٢٤ هەزار دینارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/12092021", "category": "business", "summary_length": 123, "article_length": 725, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 357}, {"article": "یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوە و دەستبەکارکردنی کارگەکان و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت، بەڕێوەبەری یەکێک لە هێج فەندەکان پشبینیدەکات نرخی نەوت لە کۆتایی ساڵ بگاتە ٧٠ دۆلار. هەروەها گەشبینییەکان بە پەسندکردنی پاکێجە ١.٩ تریلیۆنییەی ئەمریکا کە بە پاکێجی هاندانی ئابووری ناودەبرێت هۆکارە بۆ بووژانەوەی ئابووری لە ئەمریکا کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت. دکتۆر دلاوەر مەهدی دکتۆرای لە ئابووریی بازاڕگەری هەیە، باسی لەوەکرد کە پێنوێنی دۆلار دابەزیوە، هەرشتێکیش کە بە دۆلار پێوانە بکرێت ئەوا کاریگەریی لەسەری دەبێت، ئێستە کە دۆلار دابەزیوە، نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە، بەڵام کە خواست بەرز دەبێتەوە نرخ بەرزدەکاتەوە، ئەوەش وا دەکات کە بەرهەمهێنەران نەوتی زیاتر بەرهەمبهێنن، بەڵام لەبەر ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ئامانجیان ئەوەیە نرخی نەوت لە ئاستێکدا بهێڵنەوە. ئەوە کاریگەریی لەسەر جێگیربوونی نرخ هەیە، بەڵام هێشتا ئامانجەکە روون نییە. بە گوێرەی شرۆڤە تەکنیکییەکانی ئەو پسپۆڕەی بازاڕەداراییەکان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، رەنگە نرخی نەوت بگاتە ٧٠ دۆلار. ئەو پاکێجە نەک تەنیا کاریکردووەتە سەر نرخی نەوت، بەڵکو نرخی زێڕیشی بەرزکردووەتەوە، هەروەها پشکی پێنوێنەکانی ئەمریکاشی هەڵکشاندووە، ئەوەتا بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا درێژەیان دا بە بەرزبوونەوەکانی هەفتەی رابردووی خۆیان و توانیان ژماریەکی پێوانەیی نوێ تۆماربکەن. بۆچی ١.٩ تریلیۆنەکەی ئەمریکا هێندە کاریگەرە؟ هەر سێ پێنوێنەکەی بازاڕی بۆرسەی ئەمریکا، داوجۆنز، ئێس ئەند پی پێنسەد و ناسداک لە دوایین ساتی مامەڵە لە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا بەرزبوونەوە، پێنوێنی داوجۆنز بە رێژەی سەدا ٠.٨ بەرزبووەوە گەیشتە ٣١ هەزار و ٣٨٧ خاڵ، پێنوێنی ئێس ئەند پی پێنسەد بە رێژەی سەدا ٠.٧ بەرزبووەوە بۆ ٣ هەزار و ٩١٥ خاڵ، هەروەها پێنوێنی ناسداک بە رێژەی سەدا ١ بەرزبووەوە. بەرزبوونەوەی بەهای بۆرسەکانی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە وەبەرهێنەران بە گشتی گەشبینن بە پەسندکردنی پاکێجی نوێی هاندانی ئابووریی ئەمریکا. کۆنترۆڵکردنی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران لەلایەن دیموکراتەکانەوە، ئەو ئومێدەی دروستکردووە کە بڕیاردان ئاسانتر بێت، و کاریگەریی لەسەر خێرا پەسندکردنی پاکێجی هاندانی ئابووری هەبێت لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام هێشتا پەسندنەکراوە. هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری خەزێنەش هۆشداریی دەدەن لە دواکەوتنی پەسندکردنەکەی، ئەوەتا جانێت یەڵن، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئەو پاکێجە زوو پەسندنەکرێت، ئەوا تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ مان دەوێت تا دەگەینە ئامانجی خۆمان لە کەمکردنەوەی بێکاریی کە ئامانجەکە ٤ %، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رۆژ زاڵە، پەیامنێری رووداو لە واشنتن، هۆکاری دواکەوتنەکە پەیوەندیی بە ناکۆکیی نێو دیموکراتەکانەوە هەیە کە دەیانەوێت پاکێجەکە بەهێزتر بێت، هەروەها سەرقاڵبوونی کۆنگرێس بە پرسی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی پەسندکردنەکەیەتی. دیموکراتەکان دەیانەوێت لە پاکێجەکەدا تاوەکو ٥٠ هەزار دۆلار لە قەرزی سەر خوێندکاران خۆشببن هەروەها باس لەوەکراوە کە ئەو ١٤٠٠ دۆلارەی دەدرێتە خیزانەکان ئایا بۆ هەموو خێزانێکە یان ئاستێکی دیاریکراو دەگرێتەوە، بەپێی زانیارییەکان هەر ئەمریکییەک داهاتی ساڵانەی ٧٥ هەزار دۆلار بوو ئەو هاوکارییانە بیانگرێتەوە. پەیامنێری رووداو لە واشنتن دەڵێت: \"هاتنی بایدن کاریگەریی لەسەر بازاڕەکان هەیە، چونکە جێگیریی سیاسی و روونی لە سیاسەتەکانی کاریگەریی لەسەر بازاڕەکان هەیە\". هەروەها بەرزکردنەوەی کرێی کرێکار بۆ ١٥ دۆلار لە کاژێرێکدا ناڕەزایەتیی لەنێو بەشێک لە دیموکرات و کۆمارییەکانیش دروستکردووە. سەبارەت بە کاریگەریی ئەو پاکێجە ئابوورییانە کاریگەریی زۆری لەسەر بازاڕەکان هەیە، دکتۆر دلاوەر مەهدی ئەو بابەتە رووندەکاتەوە: ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ راگەیێندراوێکی هەبوو کە لە سێ مانگی داهاتوودا قازانج دەکات، وەبەرهێنەران دێن هەر ئێستە ئەو قازانجە دەخەنە سەر پشکەکانیان، چونکە ئەو پێنوێنانە زۆر کاریگەرن بە هەر بڕیارێک. دکتۆر دلاوەر کە پاکێجەکان بە پاکێجی بووژانەوەی ئابووری ناودەبات، باس لەوەدەکات کە ئەو ١.٩ ترلیۆنە یەک تریلۆن دۆلاری بە شێوەی کاش دەدرێتە ئەوانەی کە داهاتیان کەمە و کاریان لەدەستداوە، هەروەها ٤٠٠ ملیار دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بەشێکیشی دەدرێتە ئەو بزنسانەی کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە، وەک کەرتی رێستۆرانت و فڕۆکەوانی و گەشتیاریی. سوودی ئەو پارانە ئەوەیە کە خەرجیی زیاد دەکەن و پارەکە دەچێتەوە گیرفانی هاووڵاتیان ئەوانیش پارەکان خەرجدەکەن و بەرهەمی کۆمپانیاکان دەکڕن، ئەوەش وا دەکات کە کۆمپانیاکان لە مایەپووچبوون بپارێزێت، ئەوانیش داوا دەکەن کارمەندەکانیان لەسەر کار لانەدەن، بەوەش هەلی کار پارێزراو دەبێت. چی بیتکۆینی گەیاندە سەرووی ٤٨ هەزار دۆلار؟ هەرچی پەیوەندی بە بەهای بیتکۆینەوە هەیە گەیشتە سەرووی ٤٨ هەزار دۆلار، هۆکارێکی سەرەکی ئەوەبوو، کە کۆمپانیای تێسلا بە بەهای ١.٥ ملیار دۆلار بیتکۆینی کڕی، هەروەها رایگەیاند کە ئامادەیە ئۆتۆمبێلەکانی بە بیتکۆین بفرۆشێت. دراوی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان هەروەها مایکل ڤێنێتۆ، دامەزرێنەری کۆمپانیای تۆرۆسۆ ئینڤێستمێنت، دەڵێت: \"جێگەی سەرسووڕمان نەبوو، کاتێک کە ئێڵۆن مەسک رایگەیاند ١ ملیار و ٥٠٠ هەزار دۆلار وەبەرهێنانی لە بیتکۆیندا کرد، بەهای ئەو دراوەدیجیتاڵییە بەرزبووەوە. ئێمە بەرزبوونەوەی نرخەکانمان لە بەشەکانی دیکەی پەیوەست بە بلۆکچەینەوە بەدیکرد، لەبەر ئەوە من زۆر خۆشحاڵ بووم\". هاوکات دکتۆر دلاوەر مەهدی، باس لەوەدەکات کە ئەو بڕیارەی ئێڵۆن مەسک کاریگەریی زۆری هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی بیتکۆین سنووردارە و، ئێستا ١٨.٦ ملیۆن بیتکۆین لە بازاڕدا هەیە، بە گوێرەی ئەو سیستمەی کە بۆی دانراوە سەد ساڵی دیکەی دەوێت تاوەکو بگاتە ٢١ ملیۆن بیتکۆین کە ئیدی ئەوە لوتکە و سەقفی بیتکۆینە، بۆیە وا دەکات کە بەهای ئەو دراوە بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.", "summary": "بەهۆی رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، نەوت رۆژانە بەرزبوونەوەی پێوانەیی بەراورد بە ساڵی رابردوو تۆماردەکات، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٦١ دۆلار کە بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٠ نرخێکی وەها تۆمارنەکرابوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/090220212", "category": "business", "summary_length": 213, "article_length": 5069, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 2330}, {"article": "مەکدۆناڵدس، گەورە کۆمپانیای ئەمریکیی بواری خواردنی خێرا رۆژی دووشەممە ١٦ - ٠٥ - ٢٠٢٢ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"ئەو قەیرانە مرۆییەی بەهۆی جەنگەوە لە ئۆکراینا دروستبووە و، ئەو ژینگە پڕ ناکۆکییە چاوەڕواننەکراوە وای لە مەکدۆنالدس کرد بگاتە ئەو بڕوایەی بەردەوامبوون لە خاوەندارێتیی بزنسەکەی لە رووسیا چیدیکە قەبوڵنەکرێت و لەگەڵ بەهاکانی مەکدۆناڵدس ناگونجێت\". مەکدۆناڵدس راشیگەیاند، بەنیازە تەواوی چێشتخانەکانی مەکدۆناڵد بە کڕیارێکی رووسی بفرۆشێت. مەکدۆناڵدس یەکێکە لە کۆمپانیا بیانییەکان کە دوای دەستپێکی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، کارەکانی لە رووسیا راگرت و رایگەیاند، بەهۆی \"ئازارچەشتنی وەسفنەکراوی خەڵکانی بێتاوانەوە\" تەواوی چێشتخانەکانی لەو وڵاتەدا دادەخات. کۆمپانیای مەکدۆناڵدس باس لەوەشدەکات، دوای فرۆشتنیان، چێشتخانەکان چیدیکە ناتوانن ناو، لۆگۆ یاخود بڕاندی مەکدۆناڵدس بەکاربێنن. کۆمپانیای مەکدۆناڵدس لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٠ ـەوە لە رووسیا کاردەکات. کۆمپانیاکە لە رووسیا ٨٥٠ چێشتخانەی هەیە کە ٦٢ هەزار کارمەند کاری تێدا دەکەن. لقەکانی مەکدۆناڵدس لە رووسیا ٩ % ـی قازانجی کۆمپانیاکە پێکدەهێنن.", "summary": "کۆمپانیای مەکدۆناڵدس رایگەیاند، بەهۆی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بە یەکجاری لە رووسیا دەچێتە دەرەوە و سەرجەم چێشتخانەکانی لەو وڵاتەدا دەفرۆشێت و دەشڵێت، مانەوە لە رووسیا لەگەڵ \"بەهاکانی مەکدۆناڵدسدا ناگونجێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/160520224", "category": "business", "summary_length": 212, "article_length": 1010, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 477}, {"article": "هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەکالەت و بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، لە میانی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر ٨: ٠٠ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی هاوئاهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و ئەو نیگەرانییەی لەلایەن جووتیارانەوە هەیە، رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەو رێژەیەی سەپێندراوە بەسەر هەرێمی کوردستاندا زانستی نییە و \"ستەمێکی ئاشکرایە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکرێت\". بە گوتەی هێمن موراد، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا پشت بە حکومەتی عێراق نابەستێت، بەڵکو لە پلانیدایە بۆ ئەمساڵ ٣ سایلۆ دروست بکات، چەند پرۆژەیەکیش لە پەنای ئەو سایلۆیانە دەکرێن. بەڕێوەبەری بە وەکالەتی سایلۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات، کە سایلۆی هەولێر لە توانایدایە \" ١٤٠ هەزار تۆن گەنم وەربگرێت، لە هەمانکاتدا بۆ سەری ساڵ سایلۆی دووەممان لە هەولێر تەواو دەبێت کە لەنزیک قوشتەپەیە، کە ئەویش توانای هەڵگرتنی ٦٠ هەزار تۆن گەنمی هەیە، واتە هەولێر دەتوانێت ٢٠٠ هەزار تۆن گەنم بە شێوەیەکی زانستی عەمبار بکات\". لەبارەی گەیشتنی سێ ملیار دینارەکەی جووتیارانی کوردستان، کە بڕیاربوو پێش چەند رۆژێک بنێردرێت، هێمن سەید موراد گوتی: \"داخەوە زۆر بە سستی دێت، ئەو سستیەش لەو گرفتە ئابوورییەوە سەرچاوەی گرتووە کە رووی لە عێراق کردووە و کاریگەری خراپی لەسەر خەرجکردنی ئەو شایستە داراییە هەبووە\". ئەو پارەیەی دێت تەنیا هی ساڵی ٢٠٢٠ ـە، تاوەکو ئێستا نزیک بە ٢١ % ی شایستە داراییەکانی جووتیاران هاتووە. گوتیشی: \"بڕیارە لەو چەند رۆژە پارەکە بگاتە دەستمان، ئێستا چەکەکانیان ناردووە و لەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکەین، بۆ هەولێر ملیارێک و بۆ سلێمانی و دهۆکیش نزیک لەو بڕە پارەیە\". وەرزی چاندنی گەنم لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، بەڵام جووتیاران تاوەکو ئێستا پارەی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە. ئەمساڵ چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٥٨٥ هەزار دۆنم زەوی لە کوردستان بەگەنم بچێندرێت. بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رووبەری چێندراوی گەنم لە هەرێمی كوردستان ساڵ بەساڵ لەزیادبووندایە، بە جۆرێك رووبەری چێندراوی ساڵی رابردوو بەراورد بە ٧ ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٩.٤ % زیادیكردووە. لە ٢ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار و ٢٩٧ دۆنمەوە بۆ ٣ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٤٧ دۆنم زیادبووە. پێشبینیدەکرێت لە هەولێر ملیۆنێک و ١١٤ هەزار دۆنم و لە سلێمانی ئیدارەی گەرمیان و راپەرین ملیۆنێک و ٥٠٢ هەزار و لە دهۆک ٨٩٠ هەزار ٤٦٩ دۆنم و لە هەڵەبجەش ٧٧ هەزار ٢٥٥ دۆنم زەوی بە گەنم بچێندرێن.", "summary": "بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەکالەت رایدەگەییێنێت، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/281120201", "category": "business", "summary_length": 118, "article_length": 2203, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 1012}, {"article": "محەممەد مەلیکمحەممەدی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێحسان تەکنەلۆژی بە رووداوی راگەیاند، \"کۆمپانیای ئێحسان تەکنەلۆژی لە سێ ساڵ پێش ئێستاوە لە وان دامەزراوە. لە ساڵێک پێش ئێستاشەوە دەستمان بە بەرهەمهێنانی دەزگای سافتەر سارتەر و ئینڤەرتەرە خۆرەتاوییەکان و ئینڤەرتەرە کۆنترۆڵییەکان کردووە. ئێستاش دەزگای ئیکسین چارجەرمان بەرهەمهێناوە بۆ بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان. \" نزیکەی پێنج بۆ حەوت کارگەی ئێرانی لە ناوچەی پیشەسازیی وان لە بواری بەرهەمەکانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا کار دەکەن. وان بۆ ئەوان بژارەیەکی باشە، چونکە لە ئێرانەوە نزیکە و ئەو کاڵایانەی بەرهەمی دەهێنن، هەناردەی باشووری کوردستان و عێراق، سووریا، تاجیکستان و تورکمەنستانی دەکەن. بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێحسان تەکنەلۆژی دەڵێت، \"ئێستا ئێمە تەنیا کێشەیەک کە لە تورکیا هەمانە، هەژمارە بانکییەکانمانە کە بەداخەوە ناتوانین بە دۆلار کاری پێبکەین. ئەوەش کێشەی لە هاوردەی کەلوپەلی تایبەت بە دەزگاکانمان دروستکردووە. بۆ نموونە، ئەگەر بمانەوێت کەلوپەلێکی سەرەتایی بەرهەمەکانمان لە ئەڵمانیا یان ئیتاڵیا بکڕین و هاوردەی بکەین، ناچارین بە شێوازی نافەرمی پارەکەی بنێرین، ئەوەش دواتر لە هەژمارە بانکییەکانماندا کێشەی گەورەمان بۆ دروستدەکات. \" ژمارەیەک لە کارسازانی وانیش ساڵانێکە لەو ناوچە پیشەسازییەدا کار دەکەن. بەشێکی زۆریان بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی ناوخۆی تورکیا و هەرێمی کوردستان ساخ دەکەنەوە. ئەو کۆمپانیایانەی لەو ناوچە پیشەسازییەی وان سەرمایەگوزاری دەکەن، بە نرخێکی هەرزان زەوییان بۆ دابیندەکرێت. لە ٨٧ وڵاتدا بانگەواز بۆ بەشداریکردنی کارساز و بازرگانان کراوە. تاوەکو ئێستا لە هەشت وڵاتەوە زیاتر لە ٤٠ داواکاری پێشکێش کراوە، لەنێویاندا لە وڵاتانی وەکو مەکسیک، پۆڵۆنیا و لە ئەبوزەبی. تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ٣٠ی نیسان دەرگا لەبەردەم سەرمایەگوزاران واڵایە بۆئەوەی داواکاری پێشکێش بکەن بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسەیەدا.", "summary": "محەممەد مەلیکمحەممەدی، بەڕێوەبەری کۆمپانیاییەکی تەکنەلۆژییە، لە ئێرانەوە چووەتە باکووری کوردستان و لە ناوچەی پیشەسازیی وان لە بواری بەرهەمەکانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا کار دەکات. ئەو ئاماژە بەوە دەدات، ئەو بەرهەمانە بەرهەمدەهێنن کە پێشتر لە تورکیا نەبوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/270420222", "category": "business", "summary_length": 255, "article_length": 1673, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 758}, {"article": "غازی و ئامۆزاکەی لەم ڤیتییەدا دەبینن کە سەیری بەرهەمی ساڵی نەهاتییان دەکەن. ئەوان جووتیاری دەشتی قەراج و مەخموورن. هەرکامیان چاوەڕێی لانیکەم ١٠٠ دۆنم گەنم بوون. کەم بارانیی گەنمی ئەمساڵی بەبا داون. هەر کامە و بەجۆرێک وەسفی بەفیڕۆچوونی ماندبوونیان دەکەن. زیاتر لە ٥٠ % ـی گەنمەکەیان دێمییە. ئەوان لێی نائومێدن و نایدوورنەوە. غازی عوسمان، جووتیارە و بە رووداوی گوت، بە تەمای بەرهەمێکی باش بووە، \"بەڵام ئەمساڵ نەهات بوو و هیچم نییە\". عەبدولموتەلیب هاشم، جووتیارێکی دیکەیە و ئامۆزای غازییە، ئەو ساڵی رابردوو و ساڵانی پێشوو، بەرهەمی زۆر باش بوو، بەڵام دەڵێت، \"ئەمساڵ هێندە کەمە تەنانەت بەشی ئەوەش ناکات کە ئاژەڵی تێبکەیت. \" رەمەزان عوسمان جووتیارێکی دیکەیە، ئەویش ئاماژە بەوە دەکات، گەنمەکەیان \"هەر زۆر کەمە و زۆریش خراپە. مەگەر ئەو بەشە کەمەی کە ئاومان داوە نزیکەی ٤٠ دۆنمێک دەبێت. \" بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بەرهەمی گەنم بۆ ٥٠ % کەم دەکات. بەهۆی ئەوەی کە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمتر لە ٢٠٠ میلیمەتر باران باریوە. گەنمی دێمییش پێویستی بە نزیکەی ٤٠٠ میلیمەتر بارانی ساڵانە هەیە. وەزارەتی کشتوكاڵ باس لە پلانیک دەکات بۆ قەرەبووی جووتیاران. رێژین سدیق، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسندکردنی بنەتۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە رووداوی گوت، کاتێک وشکەساڵی دەبێت، جووتیاران تەنانەت بنەتۆویشیان پێ بەرهەم نایێت. \"ئێمە ئەمساڵ هەوڵمانداوە کە بودجەیەکی باش تەرخان بکەین بۆ بنەتۆوی جووتیاران. لەگەڵ ئەوەش بە تەواوی پشتیوانیان دەکەین بۆ دەرمانی قڕکەر دژ بە سن و کیسەڵە. \" لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠. چاندنی گەنم لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە حەوت ساڵی رابردوو، نزیکەی ١٩ % زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆنمی ساڵانە. ساڵی ٢٠٢٠ کە رێژیە باران بارین بۆ گەنم گونجا بوو، نزیکەی دوو ملیۆن تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان بەرهەم هات، بەڵام ئەمساڵ کەم بارانی بۆ نزیکەی نیوە کەمی دەکاتەوە.", "summary": "هەرچەندە تاوەکو ئێستا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە فەرمی وشکەساڵی رانەگەیاندووە، بەڵام بەشێکی زۆری جووتیاران کە گەنمی دێمییان هەیە دەڵێن، ساڵی نەهاتی ئەوان لە بەهارەکەیەوە دیارە، ئیدی باران ببارێت و نەبارێت، ئەوان دەستیان لە بەرهەمی ئەمساڵیان شۆردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/180420212", "category": "business", "summary_length": 260, "article_length": 1764, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 825}, {"article": "بازرگانان و وەبەرهێنەران نیگەرانن لەوەی کە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بە رێژەی ٠.٥ % بەس نەبێت بۆ هێورکردنەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکا. هەر سێ پێنوێنی بازاڕەکانی ئەمریکا، داوجۆنز، ئێس ئەند پی پێنسەد و ناسداک هەموو قازانجەکانی خۆیان کە لە رۆژی چوارشەممە بەدەستیانهێنابوو لە رۆژی پێنجشەممە هەموویان لەدەستدا. دابەزینی پێنوێنی داوجۆنز لە رۆژی پێنجشەممە گەورەترین دابەزینی ئەو پێنوێنە بوو لەدوای ساڵی ٢٠٢٠ ـەوە. هاوکات لەگەڵ داڕمانی بەهای پشکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بەهای پشکی کۆمپانیا تەکنۆلۆجییەکانی وەکو گووگڵ، ئەپڵ، مایکرۆسۆفت، مێتا و ئەمازۆن بە رێژەی ٤.٣ % تاوەکو ٨.٣ % دابەزین. پێنوێنی داوجۆنز بە رێژەی ٣.١٢ % و پێنوێنی ئێس ئەند پی پێنسەد بە رێژەی ٣.٥٦ % و پێنوێنی ناسداک بە رێژەی ٤.٩٩ % دابەزین. مێگان هۆرنمان، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (کاپیتاڵ ئەدڤایزەر) لەوبارەیەوە رایگەیاند، \"بازرگانان ئێستا چاویان لە بنەماکانی بازاڕ نییە وەکو قازانجی کۆمپانیاکان کە قازانج و داهاتی کۆمپانیاکان بەرزبووەتەوە، ئەوەی کە روویداوە زیاتر پەیوەستە بە هەستی بازرگانان بەو پێیەی کە ترسیان هەیە لەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا نەتوانێت بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان کۆنترۆڵ بکات. \"", "summary": "رۆژی پێنجشەممە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا بەهۆی شەپۆلێکی فرۆشتنی پشکەکان کە لەدوای گوتارەکەی رۆژی چوارشەممەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا روویدا، داڕمان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/060520221", "category": "business", "summary_length": 164, "article_length": 1089, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 506}, {"article": "شاندەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە بەغدان، هەردوو بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی، راوێژکارانی وەزارەت و هەروەها بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە ئەندامانی شاندەکەن. کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئێمە و وەزارەتی پیشەسازی کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بکەین، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی باس لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاریکردن لە بەرهەمی نێوخۆی و بابەتی هێمای بازرگانی تاوتوێی دەکەین. \" وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەشڵێت \"لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیش لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ دەکەین، کە هەندێکیان بابەتی چارەنووسسازن و دەبێت یەکلایی بکرێنەوە لە نێویاندا چیدیکە رێگری لە بەرهەمی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان نەکرێت کە بۆ بەغدا دەچێت. \" شاندەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەدا بۆ بەغدا، بەدواداچوون بۆ گرفتەکانی نێوان هەردوولا و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکات. بە گوتەی فەتحی محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، لە هەوڵی نەخشەڕێگەیەک دان، تاوەکو رێگرییەکانی بەردەم بەرهەمی هەرێمی کودستان لە بەغدا لاببرێت. لە ١٨ی شووباتی ئەمساڵ، محەممەد خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، \"جۆرەکانی مریشکی بەستوو کاتێک دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان بەسەرچوون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەروارەکەی دەگۆڕدرێت و رەوانەی شارەکانی عێراق دەکرێت. \" ئەم قسەیەی وەزیری کشتوکاڵی عێراق کاردانەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانی لێکەتەوە و قسەکانی ئەویان رەتکردەوە. وا چاوەڕواندەکرێت لەمیانی سەردانەکەدا باسی ئەو کێشەیەش بکرێت و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت. سەردانی ئەمجارەی شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دوو رۆژ دەخایێنێت و لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن. وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەیەوێت لە رێگەی یاسای پارێزگاریکردن لە بەرهەمی نێوخۆیی و کەمکردنەوەی گومرگ پارێزگاری لە کارگەکان بکات. کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری بازرگانی و پیشەسازی فرەجۆرن، خاوەن کارگەکان داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکەن، بۆ هەناردەکردنی کاڵاکانیان بۆ دەرەوە، تاوەکو ئەوانیش ببنە بەشێک لە پاڵپشتی دارایی و گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستان. شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \" مۆڵەتی هاوردە و هەناردە کە لە هەرێمی کوردستان دەردەچێت، ئەندامانمان دەیانەوێت لە بەغدا کاری پێبکەن، بەڵام بەشێوەیەکی راستەوخۆ حکومەتی عێراق بەهایەک بۆ ئەو مۆڵەتە دانانێت و کاری پێ ناکات. زۆربەی ئەندامەکانیشمان لە بەسرەوە کاڵاکان هاوردە دەکەن. \" شێخ عەتا محەممەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی کوردستان بەشداریی هەواڵە ئابوورییەکانی رووداوی کرد کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی کرد، لەبارەی سەردانی شاندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ ئەندامێکی ئێمە لە شاندەکەدا نییە، بەڵام هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەیە و ئەمڕۆش بڕیارە کێشەکان لەگەڵ بەغدا بخرێنەڕوو. جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چەند جۆرێکن. \"یەکێک لە کێشەکان کێشەی بابەتی مۆڵەتی هاوردە و هەناردەیە لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. بازرگانان و ئەندامانمان دەیانەوێت لە بەغدا کاری پێبکەن، بەڵام ئەوان قبووڵی ناکەن. ئێمەش بەهەمان شێوە لە رێگەی وەزارەتی بازرگانییەوە قبووڵی ئەوە ناکەین. لەسەر ئەم کێشەیەش بازرگانانی هەرێمی کوردستان و عێراق زەرەرمەند دەبن. \" لەبارەی ئەو زیانانەی کە بە بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووە، شێخ عەتا محەممەد دەڵێت \" لە ماوەی چەند رۆژێکدا و تەنیا لە عەلوەی سلێمانی بازرگانان نزیکەی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینار زیانیان کردووە. ئینجا ئەمە جگە لە عەلوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان. \" بەگوتەی شێخ عەتا محەممەد، بیانوی حکومەتی عێراق بۆ رێگەنەدان بە بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و بازرگاکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان دەڵێن، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانمان پێەگەیشتووە، بۆیە رێگە بە بەرهەمی هەرێمی کوردستان نادەن. لە هەرێمی کوردستاندا سێ هەزار و ٧١٤ کارگە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و ٢٧٢ کارگەیان لە کارکردن وەستاون، کە دەکاتە ٦١ % ـی کارگەکان. ساڵی رابردوو ١٧٤ کارگە لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووە. بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەهۆی لەکاروەستانی کارگەکانەوە لە ماوەی رابردوودا هەشت هەزارو ٨٣٥ کرێکار هەلی کاریان لەدەستداوە.", "summary": "شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و کێشەکانی نێوانیان لە بەغدان و ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی کۆبوونەوە. وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ واژۆ بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/030320213", "category": "business", "summary_length": 295, "article_length": 4177, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 1812}, {"article": "نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانی هەولێر: نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٠ هەزار و ٩٠٠ دینارە نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار و ٩٠١ دینارە نرخی ١٠٠ پاوەند بە ١٩٢ هەزار و ٣٩٣ دینارە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ٩٦٢ دینارە نرخی ١٠٠ هەزار تمەن بە پێنج هەزار و ٥٠٥ دینارە لقی هەولێری سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێریش نرخی زێڕی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ - ١٢ - ٢٠٢٠ بەمشێوەیە دیاریکردووە: یەک ئۆنسە زێڕ ٣١.١ گرام لە هەزار و ٨٧٨ دۆلارە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ هەزار دینارە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٨٨ هەزار دینارە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ هەزار دینارە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ هەزار دینارە", "summary": "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ - ١٢ - ٢٠٢٠ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٠ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هاوکات نرخی زێڕی عەیارە ٢١ ـیش دابەزیوە و هەر مسقاڵێک بە ٣٧٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/271220204", "category": "business", "summary_length": 275, "article_length": 638, "summary_token_count": 130, "article_token_count": 331}, {"article": "عەدنان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی کوردستانە بۆ بەخێوکردنی گۆلک و بە رووداوی گوت، \"کیلۆی بە پێنج هەزار و ٢٥٠ تاوەکو پێنج هەزار و ٤٠٠ دینار دەدەین بە گۆشتفرۆشەکان، ئەوانیش تاوەکو سەری دەبڕن و ئامادەی دەکەن، کیلۆی بە نۆ هەزار تاوەکو نۆ هەزار و ٥٠٠ دینار دەدەنەوە بە دوکانداران. دوکاندارانیش کیلۆی بە ١٤ بۆ ١٥ هەزار دەفرۆشن بە خەڵک. \" ساڵی رابردوو تەنیا ١٣ پرۆژەی بەخێوکردنی گۆلک لە دهۆک هەبوون، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بۆ ٢٤ پرۆژە بەرز بوونەتەوە. ئەو پرۆژانە توانای بەخێوکردنی ٤٣ هەزار و ٦٧٠ گۆلکیان هەن. دهۆک رۆژانە پێویستی بە ٦٤ تۆن گۆشتی سوور هەیە، ئەو پرۆژانەی بەخێوکردنی گۆلک کە لە دهۆک هەن ٥٤ % ـی پێداویستی نێوخۆیی پارێزگاکە دابین دەکەن و ئەویدیکەش هاوردە دەکرێت. سێ جۆر گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی دهۆکدا هەن؛ خۆماڵی، سووری و بەڕازیلی. زەکی فەیسەل، گۆشتفرۆشە و باسی لەوە کرد، \"گۆشتی خۆماڵی و بەرازیلی وەکو یەک خاوێنن، بەڵام گۆشتی سووری خەڵک گلەیی لەسەر هەیە و تامێکی ناخۆشی هەیە، چونکە ئالیکی خاوێنی نادرێتێ. \" لە ساڵی رابردوو ئەو پرۆژانەی گۆلکیان بە خێودەکرد، لە کاتی هێنانی گۆلک لە دەرەوەی کوردستان راستەوخۆ سەریان دەبڕی و هەناردەی بازاڕەکانیان دەکرد، بەڵام ئێستا دەبێت شەش مانگ بەخێوی بکەن ئینجا هەناردەی بازاڕەکانی بکەن، ئەوەش وایکردووە ژمارەی پرۆژەکانی بەخێوکردنی گۆلک لەو پارێزگایە زیاتر بێت. رێدیر سدقی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، \"هەر کەسێک پرۆژەی بەخێوکردنی گۆلکی هەبێت ئاسانکاریی تەواوی بۆ دەکەین، رێگەی پێدەدەین هەر جۆرە ئالیكێکی بیەوێت هاوردەی بکات، ئێمە خۆشمان ئالیکی گەنممان بەسەر ئەوان دابەشکردووە. \" چاوەڕێدەکرێت بۆ ساڵانی داهاتوو پرۆژەی بەخێوکردنی گۆلک لە دهۆک زیاتر بێت، ٨٠ مامەڵەی دیکە بۆ کردنەوەی پرۆژەی نوێ لە لای بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵی دهۆکن، دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانیان پرۆژەکان دەکرێنەوە.", "summary": "لە ماوی ساڵێکدا لە دهۆک پرۆژەکانی بە خێوکردنی گۆلک ٥٠ % زیادیان کردووە، یەکێک لەو پرۆژانە کە ماوەی کەمتر لە ساڵێکە کراوەتەوە توانای بەخێوکردنی ٢١ هەزار و ٦٠٠ گۆلکی هەیە، ئەوان گۆلک لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکەن و هەناردەی بازاڕەکانی دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/010220224", "category": "business", "summary_length": 249, "article_length": 1657, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 782}, {"article": "ناوەندی ئاماری ئێران رایگەیاند لە ساڵی رابردوودا پێنوێنی جینی لە ئێران بەراورد بە ساڵی پێشتر بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٠.٤، ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە درزی نێوان دەوڵەمەندان و هەژاران لەو وڵاتە فراوانبووە. پێنوێنی جینی پێنوێنێکە کە هێمای یەکسانی لە دابەشکردنی سامان و داهاتی وڵات دێت و ژمارەیەک لە نێوان ٠ و ١ دایە و تاوەکو ئەو ژمارەیە لە سفر زیاتر نزیک بێت ئەوا بە مانای ئەوە دێت کە خەڵک داهاتی وڵاتیان بە یەکسانی لەسەر دابەشدەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نزیکبوونەوەی پێنوێنی جینی لە یەک هێمایە بۆ نادادپەروەری زۆر لە دابەشکردنی داهات. بەهۆی خراپیی رەوشی ئێران، رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی ٤٤ % و ئەوەش دەسەڵاتی کڕینی هاووڵاتیانی کەمکردووەتەوە.", "summary": "بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران سەبارەت بە پێنوێنی جینی، جیاوازیی شێوازی ژیانی نێوان دەوڵەمەندان و هەژاران لەو وڵاتە فراوانتر بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/030820211", "category": "business", "summary_length": 148, "article_length": 663, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 306}, {"article": "هەرچەندە کۆمپانیای ئەپڵ مانگی رابردوو ئەو پلانەی راگەیاندبوو، بەڵام رۆژی هەینی ٠٣ - ٠٩ - ٢٠٢١ لەبەر ئەو رەخنە زۆرەی کە لە کۆمپانیاکە دەگیرێت، رایگەیاند کە جێبەجێکردنی پلانەکە دوادەخات. دوای راگەیاندنی پلانەکە، رەخنەی زۆر لەو کۆمپانیایە گیرا کە دەستپێشخەرییەکە دەکرێت خراپبەکاربێت بۆ سنوودارکردنی ئازادیی تاکەکەسی. کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو کاردانەوانەی کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێیانگەیشتووە، بڕیاریانداوە کاتێکی زیاتر تەرخان بکەن بۆ تاقیکردنەوەی چۆنێتیی کارکردنی سیستمەکانیان لەو رووەوە. ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ ئەو پلانە جێبەجێبکات، هەر ڤیدیۆ و وێنەیەکی نەگونجاوی منداڵان کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بڵاوبکرێتەوە رێگری لێدەکرێت و ئەو بەکارهێنەرەش کە هەوڵی دابەزاندنی ئەو بابەتانە بدات، ناو و ناونیشانی راپۆرت دەکرێن بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکرێت. پلانەکەی کۆمپانیای ئەپڵ هاوکاتە لەگەڵ توندبوونی گوشاری دامەزراوەکانی حکومەتی ئەمریکا لەسەر کۆمپانیاکە بەوەی کە کۆمپانیای ئەپڵ لە بازاڕدا قۆرخکاری دەکات. تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کۆمپانیاکانی بواری دیجیتاڵ ئەو تواناییە دەداتە کۆمپانیای ئەپڵ کە لە کاتی دابەزاندنی وێنە یان ڤیدیۆیەک لە ئامێرەکانی ئایفۆن یان ئایپاد بە شێوازی ئۆتۆماتیک ئەو ڤیدیۆ و وێنانە هەڵسەنگێنێت لەگەڵ داتابەیسێکی گەورە کە کۆمپانیاکە هەیەتی و لە رێگەی ئەو هەڵسەنگاندنەوە ئەو بەکارهێنەرانە دەستنیشاندەکرێن کە هەوڵی بەکارهێنانی وێنە و ڤیدیۆی نەگونجاوی منداڵان دەدەن. پلانەکەی ئەپڵ بۆ چاودێریی ڤیدیۆ و وێنەی منداڵان وەک خاڵێکی وەرچەرخان هەژماردەکرێت بۆ کۆمپانیاکە ئەگەر جێبەجێبکرێت. تاوەکو ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ بەرگری کردووە لەوەی کە هیچ لایەنێک توانای ئەوەی هەبێت ناوەڕۆکی پەیام و پەیوەندییەکانی بەکاربەران ببینێت. بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی کە هیچ لایەنێک ناتوانێت چاودێریی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکان و پەیامەکانی بەکارهێنەران پێکەوە بکات، ئەوان ناتوانن چاودێریی هەوڵەکانی ئەنجامدانی تاوان یان کاری تیرۆریستی یان چاودێریی چڕی ئەو کەسانە بکەن کە مەبەستیانە بۆ کاری پۆرنۆگرافی ڤیدیۆ و وێنەی منداڵان خراپ بەکاربهێنن.", "summary": "کۆمپانیای ئەپڵ جێبەجێکردنی پلانی \"پاراستنی منداڵ\"ی دواخست، بەپێی پلانەکە رێگری دەکرێت لە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئایفۆن و تابلێت کە ڤیدیۆ و وێنەی دەستدرێژی و ئازاردانی منداڵ سەیر بکەن، ئەوەش وەک دەستپێشخەرییەکی کۆمپانیاکە بۆ پاراستنی مافی منداڵان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/040920211", "category": "business", "summary_length": 248, "article_length": 1955, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 873}, {"article": "محەمەد فەیزی، بەڕێوبەری بەشی ئابووریی کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئێستا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٠ تاوەکو ٣٥ کۆمپانیای فەرەنسی لە بوارەکانی گەیاندن، پیشەسازیی قورسی وەک چیمەنتۆ و کەرتی وردەفرۆشی کاردەکەن. سێ کۆمپانیای گەورەی فەرەنسی، فرانس تێلیکۆم، لافارژ و کارفوور ئەو کۆمپانیا بەرچاوانەی فەرەنسان، کە پێکەوە لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان یان بە جیا لە هەرێمی کوردستان چالاکن\". جگە لە بواری بازرگانی و پیشەسازی، لە بواری نەوت و گازیشدا کۆمپانیای تۆتاڵ لە کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆک خاوەن ١٨.٥ % ی پشکەکانی کێڵگەکەیە. کۆمپانیای تۆتاڵ لەگەڵ هاوبەشەکەی، کۆمپانیای HKNی ئەمریکی، سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەو کێڵگە نەوتییەن. بڕیارە کۆمپانیای تۆتاڵ و هاوبەشەکانی تاوەکو ساڵی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی سەرسەنگ بەرزبکەنەوە بۆ رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت. لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای تۆتاڵ کە ئێستا ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ تۆتاڵ ئێنێرجی، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا گرێبەستی گەورەی نەوتی لەگەڵ حکومەتی عێراق بە بڕی ٧ ملیار دۆلار بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی عێراق واژۆکرد. گرێبەستەکەی تۆتاڵ ئێنێرجی لەگەڵ حکومەتی عێراق چوار پرۆژەی گەورە لە خۆ دەگرێت لە نێوانیشیاندا پەرەپێدانی ژێرخانی نەوت و چارەسەرکرنی گازی هاوەڵ لەگەڵ نەوت لە کێلگەکانی باشووری عێراق. هەروەها پرۆژەیەکیش پەیوەستە بە وەبەرهینانی کارەبا لە رێگەی تیشکی خۆرەوە. هومایون فەلەکشاهی، شارەزای نەوت و وزەی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری کێپلەر لەو بارەیەوە رایگەیاند سەردانەکەی ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی وەبەرهێنانەکانی کۆمپانیای تۆتاڵ لە عێراق. محەممەد فەیزی ئاشکرای کرد لە ساڵی ٢٠١٧، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان فەرەنسا و عێراق تەنیا ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ بەرزبووەوە بۆ ٨٠٠ ملیۆن دۆلار. بەڵام پەتای کۆرۆنا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە رێژەی نزیکەی ٥٠ % دابەزاند.", "summary": "بەڕێوبەری بەشی ئابووریی کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند کۆی وەبەرهێنانی فەرەنسا لە عێراق لە کەرتە ئابووورییەکانی بەدەر لە کەرتی نەوت و گاز، سێ ملیار دۆلارە، زۆرترین ئەو وەبەرهێنانەش لە هەرێمی کوردستان کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/290820214", "category": "business", "summary_length": 215, "article_length": 1780, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 845}, {"article": "خاوەنی کارگەیەکی جام باس لەوە دەکات کە لە ماوەی پێنج ساڵ کارکردنیدا بەهۆی خراپیی ڕێگەی ناوچەی پیشەسازیی تیمارەوە ١٥٠ هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە. ئەو دەڵێت، ٢٢ ملیۆن دیناری لە چاککردنی رێگەی بەردەم کارگەکەیدا خەرجکردووە، بەڵام هەر وەک خۆیەتی. بێپرس سلێمان، خاوەنی کارگەیە و دەڵێت، \"دوو ئۆتۆمبێلی باری جامی ئەمریکیمان بۆ هات، بەڵام بەهۆی خراپیی رێگەکەوە هەمووی شکا. رێگەی نێو کارگەکان زۆر خراپە. نازانین چی بکەین. زیانی زۆرمان پێگەیشتووە. دوومانگ ماوە بۆ زستان، ئەگەر چاک نەکرێت، واتە ئەمساڵیشمان چوو\". ناوچەی پیشەسازیی تیمار سێ هەزار و ٦٧٠ دۆنم زەوییە. ٢٠٠ کارگەری جۆراوجۆری پیشەسازی تێیدا کاردەکەن. خراپیی رێگەوبانەکانی نێو کارگەکان بووەتە کێشەیەکی گەورە لەبەردەم ئاوەداننەبوون و دروستنەکردنی کارگەی نوێ لە ناوچەکە. عەزیز عومەر، خاوەن کارگەیە و دەڵێت، \"هەرکەسەو لەلای خۆی لەسەر حسابی خۆی رێگاکانی بەردەم کارگەکەی چاککردووە، بەڵام ئەگەر کەسێک هەبا سەرپەرشتیی کارەکەی کردبا، ئەوا ئێستا قیریش کرابوو\". لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و ٣٠٠ کارگە بە سەرمایەی ٣٣ ملیار دۆلار دروستکراون. ٨٣ % یان کارگەی بچووکن، ١٠ % کارگەی مامناوەند و ٧ % یشیان کارگەی گەورەن. ئێستا وەزارەتی بازرگانی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی رێگەوباون بۆ ناوچەی پیشەسازیی تیمار لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئەوەی خێرا خزمەتگوزارییەکان بە ناوچەکە بەگەنێت. سەردار قوربانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لیژنەکە بۆ ئەوەیە کارەکان خێراتر بکرێن تاوەکو بە شێوەیەکی خێرا خزمەتگوزاریی وەکو رێگەوبان بگاتە نێو کارگەکان. پێشنیازیش کراوە پرۆژەکە بدرێتە کەرتی تایبەت\". لە هەرێمی کوردستان کارگەکان لە ١١ کەرتی وەک خۆراک، بیناسازی، کەلووپەلی نێوماڵ، مۆبیلیات و ماددە پاککەرەوەکان کاردەکەن. لە ماوەی پێنج ساڵدا دوو هەزار و ٢٨٧ کارگە داخراون. خاوەنی ئەو کارگانە هۆکارەکەی بۆ نەبوونی پاڵپشتیی حکومەت دەگەڕێننەوە.", "summary": "لە هەولێر نزیکەی ٢٠٠ کارگە لە ناوچەی پیشەسازیی تیمار کاردەکەن و رێگەوبانی ناوچەکە خراپە و ئەوەیش بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر ئاوەدان نەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/140720203", "category": "business", "summary_length": 137, "article_length": 1738, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 789}, {"article": "رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٦ کەریم حەتاب، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: \"وەزارەتی نەوت سوورە لەسەر پەلەکردن لە تەواوکردنی پرۆژەکانی پێشخستنی کۆگاکانی نەوت لە شارۆچکەی فاو لە پارێزگای بەسرە کە ئامانج لێیان زیادکردنی توانا و بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتە لە بەندەرەکانی باشوورەوە. \" عێراق ٢٤ کۆگا بە توانای ٥٨ هەزار مەترسێجا دروست دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ـدا توانای سیستمی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق رۆژانە لە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزارەوە دەگەیەنێتە ٦ ملیۆن بەرمیل. کەریم حەتاب راشیگەیاند: \"جیاوازی لەنێوان توانای بەردەست بۆ هەناردەکردن و هەناردەکردنی راستەقینەدا هەیە کە وەزارەت بەپێی پێویستیی راستەقینە لە ئایندەدا دیاریی دەکات. \" هەفتەی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: \"عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ـدا ٨١ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار و ٣٧٦ بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کردووە، داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتە سێ ملیار و ٤٠٣ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار دۆلار. \"", "summary": "بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کار لەسەر ئەوە دەکەن رۆژانە توانای سیستمی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ٦ ملیۆن بەرمیل زیاد بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/261220203", "category": "business", "summary_length": 135, "article_length": 895, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 405}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، حەمید غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کاتی کردنەوەی کوڕبەندی کارەکانی عێراق - سعودیە لە ریازی پایەتەختی سعودیە رایگەیاند: \"دامەزراندنی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی عێراقی - سعودی سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێ بوو لە نێوان هەردوو وڵات و ئەنجوومەنەکە هەندێک دەستکەوتی کرداریی هەبووە و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی گەشەپێداوە لەوانە کردنەوەی دەروازەی عەرعەر کە چەند ساڵێک بوو داخرابوو\". هەروەها گوتی: \"لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا سەرجەم کێشەکانی دەروازەی عەرعەر چارەسەر دەکرێن و سبەینێ سێشەممەش رێککەوتنی بەستنەوەی کارەبای نێوان عێراق و سعودیە واژۆدەکرێت کە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی وزەیە\". ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، باسی لە گرنگیی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی نێوان عێراق و سعودیە کرد و گوتی: \"ئەو ئەنجوومەنە چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتنی لێکەوتووەتەوە کە کاریگەریی باشیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوانمان دەبێت لەوانە بەستنەوەی کارەبا و گەشەپێدانی شارە پیشەسازییەکان و هاوئاهەنگی وەرزشی و شتی دیکەش\". ئەمڕۆ دووشەممە لە ریازی پایتەختی سعودیە چالاکییەکانی کۆڕبەندی کارەکانی سعودیە - عێراق دەستیپێکرد کە یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی سعودیە لە بارەگای یەکێتییەکە بە بەشداری فراوانی وەزیر و بەرپرسان و نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و تایبەتییەکانی هەردوولا و بازرگان و پیاوانی کار دەستیپێکردووە و مەبەست لێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیەیە. قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و سعودیە لەساڵی ٢٠٢٠ بە رێژەی ١٤.٨ % زیاتربووە لە قەبارەکەی لە ساڵی ٢٠١٩ و ئەوەش بە پێشکەوتنێکی باش لەلایەن هەردوولاوە هەژمار دەکرێت.", "summary": "ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند رۆژی سێشەممە ٢٥ - ٠١ - ٢٠٢٢ رێککەوتنی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە تۆڕی کارەبای سعودیە واژۆدەکرێت و بەمنزیکانەش وەزیری کشتوکاڵی عێراق سەردانی سعودیە دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/240120223", "category": "business", "summary_length": 205, "article_length": 1454, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 650}, {"article": "لە دوای رووداوی گڕگرتنی ماتۆڕی یەکێک لە فڕۆکەکانی بۆینگ ٧٧٧ بە ئاسمانی ئەمریکا بە ٢٤١ سەرنیشینەوە، کە بووە هۆی ئەوەی فڕۆکەکە بە ناچاری بنیشێتەوە، کۆمپانیای یونایتد ئێرلاین بڕیاری دا هەرچی فڕۆکەی بۆینگ ٧٧٧ کە ماتۆڕی جۆری پرات ئێند ویتنی ٤ هەزاریان لەسەرە، لەکارکردن بوەستێنێت. بڕیارەکەی یونایتد ئێرلاین لەدوای بڕياری حکومەتی ژاپۆن هات بە وەستاندنی سەرجەم فڕۆکەکانی بۆینگ بە ماتۆڕی ٤ هەزاری. ئاژانسی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەی جۆری بۆینگ ٧٧٧ بە ماتۆڕی جۆری پرات ئێند ویتنی ٤ هەزار تەنیا لە ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور هەن و بەکاردەهێندرێن. ئاژانسەکە سەبارەت بە رووداوی لە کارکەوتنی ماتۆری فرۆکەکە رایگەیاند تیمی تایبەت بە ئاژانسەکە چاوخشاندنەوە بە سەرجەم داتا و زانیارییەکانی پەیوەست دەکات و راشیگەیاند، ئەنجامە سەرەتاییەکانی چاوخشاندنەوە بەو راستییەی بردووین کە دەبێت توێژینەوەی زانستی زیاتر بۆ پێکهاتەی ئەو جۆرە ماتۆڕانە بکرێت کە تەنیا لە فڕۆکەی بۆینگ ٧٧٧ بەکاردەهێندرێت.", "summary": "کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینی ئەمریکی بڕیاری دا ٢٤ فڕۆکەی لە جۆری بۆینگ ٧٧٧ بۆ ماوەیەک لەکارکردن دووربخاتەوە، دوای ئەوەی ماتۆڕێکی یەکێک لەو جۆرە فرۆکانە تووشی کێشە بوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/220220212", "category": "business", "summary_length": 165, "article_length": 895, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 414}, {"article": "عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سستی لە دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، \"یەکێک لە رەخنە جدییەکان ئەوەیە، زیادبوونی داهاتی نەوت، زیادبوونی رسوومات و باج هیچ کاریگەرییەکی نەخستووەتە سەر پێشخستنی مووچە و دواشدەکەوێت. هۆکاری دواکەوتنەکەشی ئەوەیە، ئێستا کە مووچە دابەشدەکرێت پارەی ئەو نەوتەیە لە بەرمیلێک ٢٧ دۆلار دەمێنێتەوە. داهاتی نێوخۆش زۆر زۆر درەنگ دەگەڕێندرێتەوە\". عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، داهاتی نێوخۆی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ٧٠ ملیار دینار دەخرێتە خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دهۆک و هەولێریش ٩٣ ملیار دەخەنە خەزێنەکەوە. بەپێی دوایین راپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٠٥ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بەڵام لەو داهاتە تەنیا % ٤٢ ـی بۆ دەمێنێتەوە و % ٥٨ ـی بۆ بەرهەمهێنانی نەوتەکەیە، ٣٣٠ ملیار دینار داهاتی نێوخۆیی هەیە کە زۆربەی بە کاش و % ١٥ ـی بە چەک دێتە بەردەستی حکومەت. بەڵام ئێستا بەپێی راپۆرتی لیژنەی دارایی نە داهاتی سلێمانی بە رێک و پێکی دەگەڕێتەوە و نە لە بەغداشەوە ٢٠٠ ملیار دینارەکە لەکاتی خۆیدا دەگات. عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، \"بەهۆی ئەو بەرزبوونەوە گەورەیەی نرخی نەوت کە ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە حەوت ساڵی رابردوودا و، بەهۆی زۆریی داهاتەکانی گومرگ و باج و رسوومات، بە دڵنیاییەوە، هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە و بۆ خەرجییەکان بەگەڕخستنی وەزارەتەکان، بەهیچ جۆرێک پێویستی بە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا نییە، دەکرێت ٢٠٠ ملیارەکە بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکان و بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران خەرجبکرێت\". لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و ٢٥١ هەزار و ٤٥١ مووچە خۆر هەن. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە ٨٩٥ ملیار دیناری پێویستە.", "summary": "سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دۆخی دابەشکردنی مووچە سستە و پشت بە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەبەستێت، سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، گرفتی مووچە ئەوەیە نەبەستراوە بە زیادبوونی داهاتی نێوخۆ و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/30012022", "category": "business", "summary_length": 240, "article_length": 1599, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 727}, {"article": "ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە وۆرکشۆپێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، تیشکی خستە سەر پلانەکانی حکومەت و وەزارەتی نەوت لە وەبەرهێنان لە وزەی پاک. وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا، هەنگاوی رژدییان ناوە بەرەو کەمکردنەوەی فڕێدانی گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن و جێگرەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزە نەریتییەکانەوە، لەوانە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی جیاکردنەوەی گازی هاوەڵی نەوت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کە ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا و کەمتر دەرهاوێشتنی گازە زیانبەخشەکان بۆ نێو کەشی زەوی. بەگوێرەی گوتەکانی وەزیری نەوت، عێراق ستراتیژییەتێکی روونی لەبارەی وەبەرهێنان لە وزەی پاک داناوە، ئەوەش بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ئەو بوارە لە شارەکانی بەسرە، میسان و زیقار، دامەزراندنی کۆمپانیای گازی بەسرە لە هەمان چوارچێوە دایە، هاوکات رێککەوتنی حکومەتیش لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ کە زنجیرەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنانە لە گازی هاوەڵی نەوت دەرخەری تامەزرۆیی حکومەتی عێراقە بۆ بەدەستهێنانی وزەی پاک. جگە لەم پرۆژانە، وەزارەتی نەوتی عێراق چەند پرۆژەیەکی لەژێر جێبەجێکردندان بۆ بەرهەمهێنانی رۆژانە دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە گازی هاوەڵ لە کێڵگەکانی باشووری وڵات. وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوە کرد، یەکێکی دیکە لە پلانی حکومەت زیادکردنی ١٢ کیلۆوات کارەبایە بۆ سیستەمی کارەبای نیشتمانییە لە رێگەی وزەی جێگرەوە ئەوەش بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەکارهێنانی گاز وەک جێگرەوەیەکی سووتەمەنی قورس.", "summary": "وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ پشتبەستن بە وزەی پاک، عێراق وەبەرهێنان لە گاز و وزە بەردەوامەکان پەرەپێدەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/130920215", "category": "business", "summary_length": 110, "article_length": 1356, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 609}, {"article": "دوێنێ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٢٣ هەزار مامەڵەی پێوەکرا. لە ماوەکانی رابردوودا، بەهای دینار تا رادەیەک نزمبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، بەجۆرێک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا. بەهای دراوەکان ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان بەمشێوەیە بوون: - نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە - ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار و ٨٣ دینارە - ١٠٠ پاوەند بە ٢٠٤ هەزار و ٨٠ دینارە - ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٣٤ دینارە - ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە شەش هەزار و ٣٥١ دینارە لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕی بەمشێوەیە دیاریکردووە: - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٢ هەزار دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٨٦ هەزار دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ هەزار دینارە - نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٦ هەزار دینارە لقی هەولێری سەندیکای زێڕنگەران ئاماژەی بەوە کردووە، هەر گۆڕانکارییەک له نرخەکان پەیوەستە بە بەهای بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.", "summary": "بەهای دۆلار بەرامبەر دینار تا رادەیەک بە جێگیریی مایەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/280620212", "category": "business", "summary_length": 226, "article_length": 1022, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 487}, {"article": "ئێلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا جۆرێکی نوێ لە پاتری کارەبایی بەرهەمدەهێنن و لە رێگەی کۆمپانیاکەیەوە ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر و ئۆتۆماتیکیی هەرزان دەخەنە بازاڕەوە. شرۆڤەکاران پێیانوایە کە لێدوانە نوێیەکانی ئێلۆن مەسک بە تەنیا بەڵێنی بێبنەمان و ناتوانێت بە کردەیی جێبەجێیان بکات، ئەوەش بووەتە هۆکاری دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا، کە لە بوای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کاردەکات. بەهای پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا رۆژی سێشەممە بە رێژەی ١٢ % دابەزی. ئێلۆن مەسک لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسێکەوە رایگەیاندبوو، ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر بە نرخێکی هەرزان و بە بەهای ٢٥ هەزار دۆلار لە بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەران. ئەوەش بە تەنیا لە ماوەی دوو کاژێردا رۆژی سێشەممە بەهای کۆمپانیای تێسلای دابەزاند.", "summary": "لێدوانێکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا بووە هۆی دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە و ٥٠ ملیار دۆلار زیانی کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/23092020", "category": "business", "summary_length": 119, "article_length": 739, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 352}, {"article": "دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٢ هەزار دینار بوو. نزیکەی هەفتەیەکە بەهای دۆلارێکی ئەمریکی هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی تێپەڕاندووە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵ بانکی ناوەندیی عێراق وای دانابوو کە بەهای دۆلارێکی ئەمریکی بە ١٤٦٠ دینار لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەبکرێت. چەند رۆژێک پێش ئێستا لە چەند میدیایەک دەنگۆی ئەو بڵاوبووەوە کە بەهای ١٠٠ دۆلار تاوەکو ٢٤٠ هەزار دینار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بانکی ناوەندیی عێراق، دوێنێ هەینی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"نرخی فرۆشتنی دۆلار نەگۆڕە و هیچ نیازێک بۆ گۆڕینی نییە، ئەوەشی باس دەکرێت راست نییە، چونکە ئەو نرخەی کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ دۆلار دیاریکرا بە پشتبەستن بە توێژینەوەی قووڵ و پێویستیی دۆخی ئابووری و دارایی دیاریکرا بۆ ئامانجەکانی سیاسەتی نەختینەیی\". نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەن: ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار و ٣٢٥ دینارە ١٠٠ یۆرۆ بە ١٨٢ هەزار و ٦٤٥ دینارە ١٠٠ پاوەند بە ٢١١ هەزار و ٩٥٨ دینارە ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٩٩٤ دینارە ١٠٠ هەزار تمەن بە شەش هەزار و ٤٤٩ دینارە لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕی بەمشێوەیە دیاریکردووە: - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٩ هەزار دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤١٠ هەزار دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٣ هەزار دینارە - نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٧ هەزار دینارە لقی هەولێری سەندیکای زێڕنگەران ئاماژەی بەوە کردووە، هەر گۆڕانکارییەک له نرخەکان پەیوەستە بە بەهای بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.", "summary": "ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تا رادەیەک بە جێگیری مایەوە. ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار و ٣٢٥ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هەروەها نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٩ هەزار دینارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/140620212", "category": "business", "summary_length": 209, "article_length": 1524, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 708}, {"article": "ئاژانسی هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان لە ١١ وڵات گشتپرسییەکی لەنێو گەشتیاراندا کردووە و ٥٨ % ـی بەشداربووان دەڵێن لەکاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتیان نەکردووە و ٣٣ % یان دەڵێن پلانیان نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشت بکەن. هاوکات ٤٥ % ـی بەشداربووانی گشتپرسییەکە دەڵێن، دوای چەند مانگێک لە کۆتاییهاتنی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشت دەکەن. هەرچەندە زۆربەی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە گشتپرسییەکەدا کردووە ئاماژەوە بەوە دەکەن کە دەیانەوێت سەردانی خێزان و هاوڕێکانیان بکەن، بەڵام ٦٦ % ـیان دەڵێن بۆ بەسەربردنی کات و کاری بازرگانی دوای هەڵگرتنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گەشتکردن کەمدەکەنەوە. هەروەها نزیکەی هەمان رێژە لە بەشدرابووان دەڵێن تاوەکو رەوشی ئابووری باشنەبێتەوە گەشتکردن دوادەخەن. ئەلێکساندەر دی جونیاک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی هێڵە ئاسمانییەکان رایگەیاند، \"قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی درێژ سێبەرەکەی دەمێنێتەوە. گەشتیاران پێمان دەڵێن کە کاتێکی زۆر دەخایەنێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ خوو و نەریتە کۆنەکانی گەشتکردن رابێنەوە\". شێوازی هەناسەدان کە بریتییە لە ٥٠ % ی هەوای پاڵێوراو و ٥٠ % ی هەوای ئاسایی یەکێکە لەو سێ نیگەرانییانەی کە گەشتیاران هەیانە کاتێ سواری فڕۆکە دەبن. هاوکات دانیشتن لەتەنیشت سەرنشینێکی دیکە کە لەوانەیە هەڵگری نەخۆشی بێت یان سەرئاو بەکاردەهێنێت لەنێو لسیتی نیگەرانییەکانی گەشتیاراندایە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە داوە هۆکارێکی دیکە ترسانە لە فڕۆکە کۆنەکان بەراورد بە فڕۆکە نوێیەکان کە سیستەمێکی پێشکەوتووی ئۆکسجینیان هەیە بەشێوەیەک لە هەر دوو بۆ سێ خولەکێکدا هەوای نێو فڕۆکەکان بە هەوای پاک دەگۆڕێت. زۆر لە هێڵە ئاسمانییەکان و فڕۆکەخانەکان پێشتر رایانگەیاندووە پێشبینی ناکەن خواست لەسەر گەشتکردن تاوەکو ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ بگەڕێتەوە ئاستەکانی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. رێکخراوی گەشتیاریی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCTAD) لە راپۆرتێکدا باسی لە کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کەرتی گەشتیاری کردووە. راپۆرتەکە سێ سیناریۆی لەبارەی داهاتووی گەشتیارییەوە خستووەتەڕوو و هەرسێ سیناریۆکەش باس لە زیانێکی گەورە بەو کەرتە دەکەن، بەڵام قووڵیی زیانەکان پەیوەستە بە درێژیی ماوەی رێگریکردن لە گەشتکردنی گەشتیاران. رێکخراوی گەشتیاریی جیهانیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سینارۆیۆی یەکەمدا ئاماژەی بەوە داوە ئەگەر بێتو رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام بێت، کەرتی گەشتیاری زیاتر لە ١.٢ تریلیۆن دۆلار زیان دەکات و زیانی ١.٥ % لە کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتان دەدات. لە سیناریۆی سێیەمدا ئاژانسەکە دەڵێت، ئەگەر رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا زیاتر لە چوار مانگ بخایەنن، ئاستی زیانەکان دەگاتە ٢.٢ تریلیۆن دۆلار و زیانی کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتان دەگاتە ٢.٨ %. بەگوێرەی خراپترین سیناریۆ کە بە لای ئەو ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەگەری روودانی هەیە و ئەگەر بێتو بۆ ماوەی ١٢ مانگ گەشتە نێودەوڵەتییەکان بوەستن، ئەوا ٣.٣ تریلیۆن دۆلار زیان بەر پیشەسازیی گەشتیاری دەکەوێت کە یەکسانە بە زیانی ٤.٢ % ی کۆی بەرهەمی ناوخۆی جیهان. لە کاتێکدا کەرتی گەشتیاری سەرچاوەیەکی گرنگی دەستەبەرکردنی هەلی کار و داهاتە بۆ حکومەتی وڵاتان، بە گوێرەی ئاژانسی گەشتیاریی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاستی وڵاتاندا لەبەرامبەر هەر یەک ملیۆن دۆلاری لەدەستچوو لە داهاتی گەشتیاریی نێودەوڵەتی، سێ ملیۆن دۆلار زیان بەر داهاتی ناوخۆی وڵاتان دەکەوێت. هاوکات مەترسیی جیددی لەسەر گوزەرانی خەڵک لە وڵاتە تازە گەشکردووەکان دروستدەکات. بە گوێرەی گەشبینترین سیناریۆ ئابووریی وڵاتانی وەک جامایکا و تایلەند بە رێژەی ١١ % و ٩ % پاشەکشە دەکات، کرواتیاش یەکێک دەبێت لەو سێ وڵاتەی زۆرترین زیانی بەردەکەوێت و کۆی بەرهەمی ناوخۆی بە رێژەی زیاتر لە ٨ % پاشەکشە دەکات. لە راپۆرتەکەی ئاژانسەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوە دراوە، وڵاتانی پێشەنگ لە رووی ئابوورییەوە لە زیانەکان بێبەش نابن. راپۆرتەکە پێشبینی دەکات لە سیناریۆی مامناوەندا ئەمریکای خاوەن گەورەترین ئابووریی جیهان زیانی ١٨٧ ملیار دۆلاری لە کەرتی گەشتیاریدا پێبگات و چینی دووەم گەورەترین ئابووریی جیهانیش ١٠٥ ملیار دۆلار زیان دەکات. وڵاتە گەشتیارییەکانی وەک تایلەند، فەرەنسا و ئەڵمانیاش هەریەکەیان نزیکەی ٤٧ ملیار دۆلار لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیان کەمدەبێتەوە. نزیکەی ٦١ % ـی ئەو کەسانەی بەشداریی راپرسییەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی هێڵە ئاسمانییەکانیان کردووە، لە مانگی نیساندا بووە. بە گوێرەی راپۆرتی پێشووی ئاژانسەکەش لە جیاتیی ئەوەی مانگی نیسان ببێتە وەرزی گەشانەوەی گەشتیاری کە ساڵانە لەو مانگەدا زۆرترین گەشت دەکرێت، ئەو مانگە بووەتە کارەساتبار و ژمارەی گەشتیارە نێودەوڵەتییەکان لەو مانگەدا ٩٧ % دابەزیوە. بە گوێرەی ئەو رێکخراوە ئاماری رێژەی گەشتیاریی مانگی نیسان بەراورد بە مانگی ئادار بە رێژەی ٤٠ % دابەزیوە. ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوە دابوو، \"لەنێوان مانگی کانوونی دووەم و مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ ـدا ژمارەی گەشتیارە نێودەوڵەتییەکان بە رێژەی ٤٤ % پاشەکشەی کردووە و کۆی زیانەکانیش نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلارە\". پێشتر رێکخراوی گەشتیاریی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجامی لێکدانەوە بۆ کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کەرتی گەشتیاری رایگەیاندبوو، بەهۆی بەربەستەکانی گەشتکردنەوە کەرتی گەشتیاری لەنێوان ٩١٠ ملیار دۆلار بۆ ١.٢ تریلیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت و ١٢٠ ملیۆن کاریش دەخاتە مەترسییەوە.", "summary": "بەگوێرەی گشتپرسییەک لەلایەن ئاژانسی هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان، تەنانەت دوای تەواوبوونی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٦٦ % ـی گەشتیاران گەشت کەمدەکەنەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییە تەندروستییەکان و نادڵنیاییە ئابوورییەکانەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/120720201", "category": "business", "summary_length": 218, "article_length": 4707, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 2109}, {"article": "دانا عەلی، جێگری بەڕێوەبەری ژمێریار لە کۆمپانیای تاک نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"نرخی نرخی دیناری عێراقی دابەزیوە و دۆلاریش بەرزبووەتەوە. بەجۆرێک تەنیا ئەمڕۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بە دیناری عێراقی سێ هەزار و ٥٠٠ دیناری هاتووەتەسەر. واتە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەولێر بە ١٣٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە. \" بەگوتەی جێگری بەڕێوەبەری ژمێریار لە کۆمپانیای تاک نرخ لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە نرخی دۆلار بەمشێوەیەی ئێستا بەرزنەبووەتەوە و دەشڵێت \"ئێستا خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە و خەڵکێکی زۆر دۆلار دەکڕن و بازاڕ جممەی دێت. \" ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی: ١٣٠.٢٠٠ هاوکات لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگەرانی کوردستان نرخی زێڕی بۆ ئەمڕۆ شەممە بڵاوکردەوە و نرخەکان بەمشێوەن: - نرخی یەک ئۆنسە زێڕ کە ٣١.١ گرامە بە هەزار و ٨٣٥ دۆلارە - نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٧٥ هەزار دینارە - نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٤٤ هەزار دینارە - نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٣٠ هەزار دینارە - نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٨١ هەزار دینارە سەبارەت بە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر، دانا عەلی، جێگری بەڕێوەبەری ژمێریار لە کۆمپانیای تاک نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو گوتی \" هۆکاری یەکەمیان ئەوەیە کە خەڵکێکی زۆر دەیانەوێت دۆلار بکڕن و لەبری دینار لە ماڵەوە هەڵی بگرن، چونکە شوێنی کەمتر دەگرێت و ئاسانتر هەڵدەگیرێت، هۆکاری دووەمیش بۆ ئەم خۆپێشاندانەی ئێستا دەگەڕێتەوە. \" عەبدوڵڵا سابیر، کاسبکارێکی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوە لە سلێمانی ئەویش لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی دینار بە رووداوی راگەیاند، \"تاکە هۆکار کە ئێمە بزانین ئەوەیە کە بانکەکانی عێراق نرخی دۆلاریان بەرزکردووەتەوە و بۆیە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش جوڵەی تێکەوتووە و نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی دیناریش دابەزیوە. \"", "summary": "ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەولێر دابەزیوە و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی زێڕ جێگیرە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٨٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/141220201", "category": "business", "summary_length": 235, "article_length": 1637, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 801}, {"article": "شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی لە کاتی بەشداریکردن لە بوڵتەنی کاژێر ٤: ٠٠ی تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستمان بەسەر چەندین تۆن سەوزە و میوەدا گرتووە کە بە نایاسایی هاتووەتە نێو هەرێمی کوردستان و ئەمەش بەشێوەیەکی رێکخراو دەکرێت. دەشڵێت، ئەو بەرهەمە كشتوکاڵییانە لە دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان و باشماخەوە هاوردە دەکرێن، ناشکرێت بڵێین کەس ئاگای لێ نییە، دەبێت لە رێگەی ئاسایش و پۆلیسی سنوورەوە رێگریان لێ بکرێت. سەبارەت بە سزادانی ئەو کەسانەی بە قاچاخ بەرهەمە کستوکاڵییەکان هاوردە دەکەن، بەڕێوبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، حکومەت تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە لە پشت هێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانن، ئەوەی کە دەستگیردەکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت تەنیا بارهەڵگرەکانن. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، وەزارەتی کشتوکاڵ ناتوانێت هیچ قەرەبووی ئەو جووتیارانە بکاتەوە کە بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی قاچاخەوە زیانیان بەرکەوتووە و بەرهەمەکانیان ساخنەبووەتەوە. لەبارەی پلانی ساڵانەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ هەمەجۆرکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جووتیاران، شاڵاو جەمال دەڵێت، جگە لە ئامۆژگاری ناتوانین هیچی دیکە بۆ جووتیاران بکەین، چونکە پێویستی بە پاڵپشتی و بودجە هەیە کە لەبەردەستی ئێمەدا نییە.", "summary": "بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، لە دەروازەی سنووری پەروێزخان و باشماخەوە بەرهەمی کشتوکاڵی بە قاچاخ دێتە نێو هەرێمی کوردستان و ئەوەش زیانێکی زۆری لە جووتیاران داوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/230920201", "category": "business", "summary_length": 170, "article_length": 1143, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 525}, {"article": "وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئابی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکان هەناردەی نەوت بە راورد بە مانگی تەممووز ١٥٤ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاترە. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند بە تێكڕا لە مانگی ئاب ٩٤ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە رۆژانە دەکاتە ٣ ملیۆن و ٥٤ هەزار بەرمیل. لەو بڕە ٢ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە رێگەی بەندەرەکانی بەسرە هەناردە کراوە. سەبارەت بە داهاتی نەوتی مانگی ئاب، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند؛ هەر بەرمیلێک بە ٦٩ دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەشی ٦ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە. عێراق دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتی نێو رێکخراوی ئۆپێکە و زیاتر لە ٩٣ % ی داهاتەکەی لە رێگەی فرۆشتنی نەوت بەدەستدێنێت. دابەزینی نرخی نەوت، کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە دروستدەکات. وڵاتانی ئاسیا بە تایبەت چین و هیندستان کڕیاری سەرەکی نەوتی عێراقن. بەگوێرەی راوێژکارێکی دارایی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چین بە تەنیا % ٤٠ بۆ ٤٤ % ی نەوتی هەناردەکراوی عێراق دەکرێت، کە دەکاتە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. رۆژی سێشەممەی رابردوو ٣١ی ٨ی ٢٠٢١، لی کینگ شێنگو کونسوڵی بازرگانیی چین لە میانەی بەشداریکردنی لە هەواڵە ئابوورییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: \"لەساڵی ٢٠٢٠ دا عێراق سێیەم هاوبەشی بازرگانی چین بووە لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان لەو ساڵەدا ٣٠ ملیار و ١٧٧ ملیۆن دۆلار بووە. لەو ژمارەیە ١٠.٩ ملیار دۆلاری هەناردەی چین بووە بۆ عێراق و ١٩.٢٥ ملیار دۆلاریشی هەناردەی عێراق بووە بۆ چین کە بەزۆری پەیوەست بووە بە هەناردەکردنی نەوتی خاو\". لە ساڵی رابردوو چین زیاتر لە ٦٠ ملیۆن تۆن نەوتی خاوی لە عێراق کڕیوە.", "summary": "هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا رۆژانە بۆ ٣ ملیۆن و ٥٤ هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و بەرمیلێک نەوتیش لەو مانگە بە ٦٩ دۆلار فرۆشراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/010920214", "category": "business", "summary_length": 134, "article_length": 1583, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 723}, {"article": "دامەزراوەی گۆشت و شیری تورکیا رۆژی دووشەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٢ رایگەیاند، نرخی گۆشتی سووریان بە رێژەی ٤٨ % بەرزکردووەتەوە. بەمەش نرخی یەک کیلۆ قیمە لە ٥٦ لیرە بۆ ٨٣ لیرە و یەک کیلۆ گۆشتی تکە لە ٦٢.٥٠ لیرە بۆ ٩٢ لیرە بەرزبووەتەوە. دوای ئەم زیادکردنەی نرخ، لە شاری ئامەد نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕی ئازاددا زیاتر بەرزبووەوە. نرخی یەک کیلۆ گۆشتی بەرخ بۆ تکە گەیشتە ١٣٠ لیرە، یەک کیلۆ گۆشتی گۆلک بۆ تکە گەیشتە ١٢٠ لیرە و نرخی یەک کیلۆ قیمە بۆ ١٢٠ - ١٣٠ لیرە بەرزبووەوە. وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا لە یەکی ئاداری ئەمساڵەوە بۆ راگرتنی هاوسەنگیی نرخ لە بازاڕەکانی ناوخۆدا هەناردەی گۆشتی بۆ وڵاتانی ئازەربایجان، قوبرسی باکوور و نەهچیڤان سنووردار کردبوو. حاجی ئاتڵی، سەرۆکی ژووری سەربڕخانەکانی ئامەد رایگەیاند، سەرباری سنووردارکردنی هەناردەکردنی گۆشت لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، بەڵام بەهۆی زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنان، ناچارن نرخی گۆشت بەرزبکەنەوە. سەرۆکی ژووری سەربڕخانەکانی ئامەد دەڵێ، پێشتر ئالیکمان بە ٧٠ - ٨٠ لیرە دەکڕی، بەڵام ئێستا نرخی ئالیک بۆ ٣٠٠ - ٣٥٠ لیرە بەرزبووتەوە. هەروەها بەهۆی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی تێچووی گواستنەوە بە رێژەی ٢٠٠ % زیادیکردووە. حاجی ئاتڵی ئاماژەی بەوەدا، پێشتر تێچووی نرخی گواستنەوە پێنج هەزار لیرە بوو، بەڵام ئێستا بۆ ١٤ - ١٥ هەزار لیرە بەرزبووەتەوە، پێویستە حکومەت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە هاوکاریی ئاژەڵداران بکات.", "summary": "لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لە دوای زیادبوونی نرخی نان و جۆرەکانی دیکەی خۆراک، نرخی گۆشتی سووریش بەرزبووەوە. لە دامەزراوەی گۆشت و شیر، یەک کیلۆ گۆشتی تکە بە ٩٢ لیرە و لە بازاڕی ئازاد دا بە ١٣٠ لیرە دەفرۆشرێ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/230320221", "category": "business", "summary_length": 212, "article_length": 1253, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 588}, {"article": "ئاژانسەکانی وزە بڵاویانکردووەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە ٦٧.٢ دۆلار بەرزبووەتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە دوایین جار کە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئەو نرخەی تێپەڕاندبێت، لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٠ بوو. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٦٣.٦٥ دۆلار و بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد. نەوتی برێنت و نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە رێژەی زیاتر لە ٢ % بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ماوەیەکە شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و سەرما پاڵاوگە و کێڵگە نەوتییەکانی تەکساسی گرتووەتەوە و لە هەفتەی رابردوو بەشێکی زۆری کێڵگەکان بەستیان. بەپێی پێشبینییەکان، کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لانیکەم دوو هەفتەیان دەوێت تاوەکو بتوانن رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێننەوە. ستێڤن ئنێس، سەرۆکی ستراتیژی بازاڕە جیهانییەکان لە ئاکسی ئاماژەی بەوە کردووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام دەبێت. بانکی واڵستریتیش پێشبینی دەکات لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بگاتە ٧٠ دۆلاری ئەمریکی و لە چارەکی سێیەمدا بگاتە ٧٥ دۆلار.", "summary": "نرخی بەرمیلێک نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٦٧ دۆلاری تێپەڕاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/250220213", "category": "business", "summary_length": 98, "article_length": 1017, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 453}, {"article": "لە کاتێکدا زۆربەی داهاتی ئیلۆن مەسک، کە ئێستا دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، سەرچاوەکەی تێسلایە، سەرەڕای لەدەستدانی ٥٠ ملیار دۆلار لەلایەن مەسکەوە، کۆمپانیای تێسلاش ١٩٩ ملیار دۆلار زیانی کرد، بەشێوەیەک بەهای پشکەکانی لە رۆژی دووشەممەی رابردوو بە رێژەی ٤.٨ % و رۆژی سێشەممەش ١٢ % دابەزین. ئەو زیانانەی ئەو کۆمپانیایە هاوشێوەی دابەزینی پشکەکانییەتی لەماوەی دوو رۆژی مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٠. دابەزینی بەهای پشکەکانی تێسلا دوای هەفتەیەک دێت لە زیادبوونی بەهای بازاڕی کۆمپانیاکە کە تریلیۆنێک دۆلاری تێپەڕاند و سامانی ئیلۆن مەسکیش گەیشتە ٢٨٨.٦ ملیار دۆلار. سەرەڕای ئەو زیانە، لە ئاستی ساڵانەدا بەهای پشکەکانی تێسڵا ٤٥ % لەچاو ساڵی رابردوو زیاترن. لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا داهاتی تێسلا زیادی کرد ئەوەش بەهای پشکەکانی بەرزکردەوە. ئیلۆن مەسک بۆ دانەوەی قەرزەکانی سەری و نەدانی باج، هەفتەی رابردوو داوای لە هەوادارانی لە توویتەر کرد ئاخۆ ١٠ % ی پشکەکانی تێسلا بفرۆشێت، زۆربەی ئەوانەی بەشداری راپرسییەکەیان کرد گوتیان \"بەڵێ\"، ئیلۆن مەسکیش بەگوێی هەوادارانی کرد و بڕیاریدا پشکەکانی بفرۆشێت. شرۆڤەکاران پێیانوایە مەسک تەنانەت بێ گوێدانە بۆچوونی هەوادارەکانی پشکەکانی لە تێسلا هەر دەفرۆشتن بۆ ئەوەی قەرزەکانی بداتەوە و خۆشی لە دانی باج بدزێتەوە.", "summary": "ئیلۆن مەسک، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا، یەک لەسەر پێنجی سامانەکەی، کە دەکاتە ٥٠ ملیار دۆلار لەدەستدا، ئەوەش دوای دوو رۆژ لە ئەنجامدانی راپرسییەک لە توویتەر، کە داوای لە فۆڵۆوەرەکانی کرد بۆچوونی خۆیان لەبارەی فرۆشتنی پشکەکانی لە تێسلا پێ بڵێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/111120211", "category": "business", "summary_length": 267, "article_length": 1158, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 517}, {"article": "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، وردەکاریی کۆی فرۆشی چەکی وڵاتەکەی ئاشکراکردووە و روونیکردووەتەوە، رێژەی فرۆشەکانی چەک لەمساڵدا بەبڕی ٢، ٨ % زیادیکردووە، بەهاکەی زیاتر لە ١٧٥ ملیار دۆلار بووە، ئەوەش لەسایەی سووککردنی رێوشوێنەکانی فرۆشتنی چەکی ئەمریکا بە وڵاتانی دونیا، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، کە سەرەتای ساڵی داهاتوو، دەسەڵاتەکانی رادەستی جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان و براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی دەکات. وەزارەتە ئەمریکییەکە، ژمارەکانی تایبەت بە فرۆشە سەربازییەکانی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠ ئاشکراکرد، کە ساڵەکە لە ٣٠ی سێپتێمبەری رابردوودا کۆتاییهات، تێیدا ئەوە خراوەتە روو کۆی داهاتی فرۆشی کەرەستە سەربازییەکانی وڵاتەکە، ١٧٥ ملیار دۆلار بووە. بەپێی وەزارەتە ئەمریکییەکە، فرۆشی فڕۆکەی جەنگی و مووشەکی ئاراستەکراو لە ساڵی رابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەمەش هەوڵێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ فرۆشتنی نوێترین داهێنراوە سەربازییەکانی کۆمپانیاکانی ' لۆکهید مارتن ' و ' ریسویۆن تەکنەلۆجیز '. لە ساڵە داراییەکەی ٢٠٢٠ دا، دەستەوارە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دونیا بریتیبوون، لە فرۆشتنی ٦٣ فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ' ئێف ٣٥ ' ی بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای ' لۆکهید مارتن ' بە ژاپۆن، بەرامبەر بە ٢٣ ملیار دۆلار. وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتە روو، فرۆشی راستەوخۆی کۆمپانیا ئەمریکییەکان ٨، ٤ % زیادیکردووە و بەهاکەی ١٢٤، ٣ ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا ئەو جۆرە فرۆشتنە لە ساڵی دارایی ٢٠١٩ دا بریتیبووە لە ١١٤، ٧ ملیار دۆلار، بەڵام ئەو چەکفرۆشتنانەی لە رێگەی حکومەتی ئەمریکاوە کراون بەڕێژەی ٨، ٣ لەکەمییانداوە، ئەمساڵ بایی ٥٠، ٧٨ ملیار فرۆشراون، لە کاتێکدا ساڵی پێشتر بەهاکەی ٥٥، ٣٩ ملیار دۆلار بووە. تێکڕای فرۆشتنی چەک و کەرەستە ئەمریکییەکان، لەماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا، ٥٧، ٧ ملیار دۆلاری ساڵانە بووە، بەڵام تێکڕای فرۆشتن لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆکایەتیی ترەمپدا ٥٣، ٩ ملیار دۆلار بووە. لبیل هارتۆنگ، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی چەک و ئاسایش لە ' سەنتەری توێژینەوەی سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان ' رایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، کۆی فرۆشی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا، ساڵانە بە رێژەی ٦ % ساڵانە زیادیکردووە. راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەستەوارەی فرۆشتنی فڕۆکەکانی ' ئێف ٣٥ ' ی بە ژاپۆن بە گەورەترینی ساڵی ٢٠٢٠ ناوبردووە، لەدوای ئەو دەستەوارەی فرۆشتنی هەلیکۆپتەرەکان دێت بە مەغریب، کە بەهاکەی ٤، ٢٥ ملیار دۆلار بووە. کلارک کوبەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی - سەربازی، روونیکردەوە ئەگەر دەستەوارەی فرۆشتنی فڕۆکەکانی جۆری ' ئێف ٣٥ ' بە ئیمارات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە سەرۆکی ئەمریکاش رەزامەندی لەسەرداوە، دەستەوارە ژاپۆنی و ئیماراتییەکە، دەبێتە زەبەلاحترین دەستەوارەی فرۆشتنی چەک لە مێژووی ئەمریکادا. بریکاری وەزارەتە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بەکارهێنانی چەکە فرۆشراوەکانی ئەمریکا لە جیهاندا دەکەن و لە کڕیارەکانیان قەدەخەکردووە، ئەو چەکانە لە دژی خەڵکانی سڤیل بەکاربهێنرێت.", "summary": "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بایی زیاتر لە ١٧٥ ملیار دۆلار، چەکی بەدەوڵەتانی جیاوازی دونیا فرۆشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/061220201", "category": "business", "summary_length": 130, "article_length": 2687, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 1264}, {"article": "نرخەکانی نەوت لە ئاستە بەرزەکانی ٧ ساڵی رابردوودا مامەڵەیان پێوەدەکرێت و لەم نێوەندەدا بەهۆی بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ بەدەستهێنانی قازانج فرۆشی نەوت لەلایەن بازرگانانەوە زیاتر بووە، ئەوەش نرخەکانی نەوتی لە کورتخایەندا دابەزاندووە. بازرگانانی نەوت چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەکەن کە هەڵوێستی نوێی خۆی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی رادەگەیێنێت و بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی کاڵاکان. رۆژی چوارشەممە ٢٦ - ١ - ٢٠٢٢ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور ١٥ سەنت دابەزی و بە ٨٨ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا ٣١ سەنت دابەزی و بە ٨٥ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لەبەر نیگەرانی لە کێشە جیۆسیاسییەکانی پەیوەست بە رووسیا و ئۆکراینا، دابەزینی نرخەکانی نەوت رۆژی چوارشەممە سنوورداربوو. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای تووندی ئابووری کردووە لەسەر رووسیا ئەگەر ئەو وڵاتە هێرشبکاتە سەر ئۆکراینا. ئەمەش نیگەرانی دروستکردووە لە پچڕانی هەناردەی نەوت و گازی رووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان. هیرۆیۆکی کیکاوا، شرۆڤەکاری کۆمپانیای راوێژکاری \"نیسان سیکیۆریتی\" لەو بارەیەوە رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە رووسیا و ئۆکراینا و هەروەها هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئیمارات سنوودار بووە. کیکاوا پێیوایە تەنانەت دوای راگەیاندنی بانکی ناوەندیی ئەمریکا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی نرخەکانی نەوت بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە. نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان: ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار ٠٥٠ دیناری عێراقی یۆرۆ - دۆلار ١.١٣٠ EUR / USD پاوەند - دۆلار ١.٣٥١ GBP / USD دۆلار - یەن ١١٣.٨٧٤ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٣.٤٧ USD / TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) ٢٨ هەزار و ١٠٠ تمەن USD / IRR بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نرخی زێر لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی. نرخی هەر ئۆنسە زێر بەرەبەیانی رۆژی چوارشمەمە بەڕێژەی ٠.٢٨ % دابەزی و بە ١٨٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. نرخەکانی زێڕ ماوەی دوو مانگە لە ئاستێکی بەرزدا مامەڵەیان پێوەدەکرێت، سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئەمساڵ سوودی بانکی بەرزبکاتەوە کە بەشیوازی ئۆتۆماتیک کاریگەری دادەنێت لەسەر نرخی زێڕ و دایدەبەزێنێت. پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بووەتە هۆکار و خواست بۆ کڕینی زێڕ زیادبێت. زێڕ ئەو سامانەیە کە بە سامانی سەلامەت هەژماردەکرێت و لە کاتی سەرهەڵدانی شەڕ و ناکۆکی تووند، خواستی لەسەر دروستدەبێت و بەهاکەی بەرزدەبێتەوە. لەلایەکی دیکەوەی سەرەڕای دابەزینی بەهای دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین کە بە زێڕی دیجیتاڵ هەژماردەکرێت، نرخی زێڕ توانیویەتی ئاستە بەرزەکانی خۆی بپارێزیت و بازرگانان و سندووقەکانی وەبەرهێنان بە زۆری تاوەکو ئێستا گرنگییان بە ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا نەداوە.", "summary": "بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخەکانی نەوت بەهۆی فرۆشتنی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو لەلایەن بازرگانانەوە دابەزی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/26012022", "category": "business", "summary_length": 136, "article_length": 2618, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 1195}, {"article": "عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند \"بۆ بەدواداچوونی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی و سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی کۆبووینەتەوە. دواتر لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق رێککەوتووین کە پێویستە حەقی جووتیاران بدرێت و ئەوانیش بەڵێنیانداوە کە نیوەی پارەکە بنێرن و ئەوەی کە دەشمێنێتەوە بەشێوەی قیست لە ماوەی مانگێک بۆ سێ مانگی دیکە یان زیاتر بنێردرێت. \" سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ ئاماژە بەوەش دەدات، بە وەزیری بازرگانی عێراقمان گوت؛ \"ئەگەر گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ماوە بماندەنەوە و لەبەری ئەوە پارەکەمان ناوێت، بەڵام ئەوان بە ئێمەیان راگەیاند کە پارەکە خوراوە و لەبری ئەوە پارەکە خەرج دەکەین. \" عەبدولستار مەجید لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند، کە لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەتەوە و بەڵێنی تەواویان داوە کە پارەکە لە ماوەیەکی نزیکدا خەرجبکەن. دەشڵێت \"لەگەڵ وەزیری بازرگانی و وەزیری کشتوکاڵ رێککەوتین، وەزیری بازرگانی بڕیارە لەو ٥٥٧ ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیاران، نیوەی خەرخبکات. کە هی ساڵاکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ ـەیە. بۆ ئەو بڕەیشی کە دەمێنێتەوە بەشێوەی قیست لە ماوەی مانگێک تاوەکو سێ مانگ یان زیاتر رێکبکەوین بۆ ئەوەی ئەویش بنێردرێت و بەسەر جووتیاراندا دابەشی بکەین. \" لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ سوپاسی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکەی و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی کشتوکاڵی کرد کە هاوکاربوونە و گوتیشی \"سەرۆککۆماری عێراق بە تەلەفۆن لەسەر هێڵە و هەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جووتیاران بنێردرێت. \" دواتر هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، د. کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمی کوردستان لەبارەی شێوازی دابەشکردنی پارەکە گوتی \"بڕیارە پارەکە لە ماوەی داهاتوودا بنێردرێت، دوای گەیشتنی پارەکەش بەشێوەی رێژە دابەشی دەکەین بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستان، جووتیارانیش نیوەی پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن و ئەوەی دەشمێنێتەوە دواتر لەگەڵ هاتنی نیوەکەی دیکە پێیان دەدرێت. \" لە نزیکەی دوو ملیۆن تۆن گەنم، ساڵی ٢٠٢٠ حکومەتی عێراق تەنیا ٣٩٠ هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستانی کڕیوە کە بەهاکەی زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دینارە. تائێستا تەنیا نزیکەی ٣٥ ملیار دیناری نێردراوە، بەوەش عێراق ١٦٥ ملیار دیناری لە لاماوە. مانگی ٨ی ٢٠٢٠ پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سێ کۆمپانیادا واژۆکرا. لە ٢٠٢١ ـەوە ساڵانە ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمی ناوخۆ بۆ دروستکردنی بەرهەمەکانی گەنم لە جووتیاران دەکڕنەوە. جووتیاران چاویان لە پرۆژەکەیە تاوەکو ئیدی هێندە چاویان لە دەستی حوکەمەتی عێراق نەبێت و گەنمی زیادەیان لە بازاڕدا هەرزانفرۆش نەکەن.", "summary": "وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی کراوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرجبکرێت. عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت \"بڕیاردراوە کە نیوەی پارەی گەنمی جووتیاران بنێردرێت و ئەوەی دیکەش کە ماوە بەشێوەی قیست بۆ جووتیاران بنێردرێت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/151220204", "category": "business", "summary_length": 389, "article_length": 2493, "summary_token_count": 178, "article_token_count": 1130}, {"article": "بەپێی رێککەوتنەکە، ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ساڵ، بەلایەنی کەم ١٥ ملیار مەتر سێ جای دیکە سووتەمەنیی جۆری LNG بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دابین دەکات. بەهۆی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا کە زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەیان بەوە کردبوو، واز لە هاوردەکردنی گازی ئەو وڵاتە دەهێنن. بەوپێیەش دەبێت لە وڵاتانی دیکە هاوردەی گاز بکەن و پەرەی زیاتر بە بەرهەمهێنانی وزە نوێبووەوەکان بدەن. رێککەوتنەکە لەکاتی سەردانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەلجیکا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەوروپا و لووتکەی ناتۆ هات. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هاوکاریی ئەوروپییەکان دەکەین بۆ ئەوەی دەستبەرداری وزەی رووسیا ببن و \"ئەمساڵ ئەمریکا هەناردەی گازی سرووشتی بۆ ئەوروپا ١٥ ملیار مەتر سێجا زیاد دەکات. \" ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپاش لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا بەشداربوو، رایگەیاند، سزاکانیان کاریگەریی گەورەیان لەسەر رووسیا هەبووە و \"پاڵپشتییەکانی ئەمریکاش وا دەکات کەمتر پشت بە وزەی رووسیا ببەستین. \" بەپێی رێککەوتنەکە، ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠، قەبارەی هەناردەی گازی سرووشتیی ساڵانە بۆ یەکێتیی ئەوروپا بگەیێنێتە ٥٠ ملیار مەتر سێجا.", "summary": "ئەمڕۆ هەینی، ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ناردنی گازی سرووشتیی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانە و کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکان بە گازی سرووشتیی رووسیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/250320222", "category": "business", "summary_length": 165, "article_length": 1119, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 508}, {"article": "ئەحمەد عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند: \"لە دوو رۆژی رابردوودا نزیكەی سێ هەزار و ٥٦٥ مێگاوات كارەبا لە ناوچەكانی ناوەڕاست، باشوور و بەشێك لە ناوچەكانی باكوور كەمبوونەتەوە. \" گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق باسی لەوەش کرد، بڕی هاوردەی غاز لە ٢٥ ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ ١٠ ملیۆن مەتر سێجا كەمبووەتەوە. بەو کەمبوونەوەیەی هاوردەی غازی ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەكانی بەسمایە، سەدر، قودس، كەربەلا، حەیدەریە، نەجەفی غازی، مەنسوریە، شەتولعەرەب، حللە، دیوانیە، نەجیبیە، واسیت و باشووری بەغدا كەمبووەتەوە. ئەحمەد عەبادی گوتیشی: \"هەروەها سیستمی كارەبا لە چەند ناوچەیەك كراوەتە ئامانج، لەوانە هێڵی رەشید، بەسمایە - گەیارە، موسڵ - گەیارە و كەركووك. ژمارەیەك تاوەری كارەبا رووخێنراون و بەهۆیانەوە كارەبا لەچەند ناوچەیەك بڕاوە. \" بە گوتەی عەبادی، وەزارەتی كارەبا هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر كێشەیەكی هونەری كە لە وەرزی زستاندا رووبەڕووی تۆڕی كارەبا دەبێتەوە، بەتایبەتی ئێستا كە باران و گۆڕانی كەش و هەوا دەستیپێكردووە. عەبادی دەڵێت: \"بە مەبەستی چارەسەركردنی ئاوی لێزمە باران كارەبا لە وێستگە ئاوییەكان بەبەردەوامی دەبێت. \" سەرەڕای دەوڵەمەندیی عێراق و تەرخانكردنی پارەیەكی زۆری ساڵانە بۆ كەرتی كارەبا و پرۆژەكان و دروستكردنی وێستگەی بەرهەمهێنان، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە لە پڕكردنەوەی پێویستییەكانی پشت بە خۆی ببەستێت و هەموو هاوینێك لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تووشی تەنگژەی كەمیی كارەبا و ناڕەزایەتیی جەماوەری دەبێتەوە.", "summary": "وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی بڕی هەناردەی غازی ئێرانەوە بۆ عێراق كاژێرەكانی پێدانی كارەبا لە ناوەڕاست و باشووری وڵات كەمبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/291120202", "category": "business", "summary_length": 153, "article_length": 1361, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 644}, {"article": "رێگە زیرەکەکە ناوی \"ئارینا دێل فوتورۆ\"ی لێنراوە و بۆ تاقیکردنەوە دروستکراوە، بۆیە تەنیا یەک کیلۆمەتر درێژە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەی بازنەیی دروستکراوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بتوانن بەخێرایی لەسەری بڕۆن. رێگەکە چۆن پاتری ئۆتۆمبێلەکان بارگاوی دەکات؟ سیستەمی کارکردنی رێگەکە کە گرووپی کۆمپانیاکانی ستیلانتس بە هاوبەشی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک بۆ تاقیکردنەوە لە ئیتاڵیا دروستیکردووە، بریتییە لە دانانی کێبڵی دابینکردنی وزەی کارەبا بە درێژایی رێگەکە؛ بۆیە لە کاتی هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە رێگەکە بە بێ وایەر و بە شێوازی شەپۆل کارەبا دەگەیێنێتە پاتریی ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام دەبێ ئۆتۆمبێلەکە ئامێرێکی تایبەتی تێدا بێت بۆ وەرگرتنی ئەو شەپۆلانە، ئەوەش سیستەمێکە چەند ساڵێکە بۆ بارگاویکردنی پاتریی مۆبایل تاقیکراوەتەوە و تا رادەیەکی زۆریش سەرکەوتوو بووە. کردنەوەی رێگەی \"ئارینا دێل فوتورۆ\" سەرەتای قۆناخی سێیەمی پرۆژەکەیە، کە لە بەرامبەر رێگەی سەرەکیی نێوان شارەکانی میلان و بریشیا لە ئیتاڵیا دروستکراوە؛ رێگەکە تەنیا یەک مێگاوات کارەبای پێویستە بۆ ئەوەی کار بکات. تایبەتمەندییەکانی دیکەی رێگە زیرەکەکە: گرووپی کۆمپانیاکانی ستیلانتس دەڵێت، پەیوەندیی راستەوخۆ و پێشکەوتووی نێوان رێگە زیرەکەکە و ئۆتۆمبێلە زیرەکەکان کە لەسەری هاتووچۆ دەکەن یارمەتیدەر دەبێت بۆئەوەی گیانی شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان بپارێزرێت؛ ئەو پەیوەندییەش لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە دەبێت. ئاننا لیز ریچارد، بەرپرسی بەشی ئایتی لە گرووپی کۆمپانیاکانی ستیلانتس لەبارەی پرۆژەی رێگە زیرەکەکە دەڵێ: \"ئەوە چارەسەرێکی پێشکەوتووە بۆ کێشەکانی قەبارەی پاتری و بارگاویکردن، چونکە ئەو رێگەیە بە تایبەتمەندیی بارگاویکردن بەبێ وەستان، کێشەی لەدەستدانی کات و قەبارەی پاتریی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان چارە دەکات\". لە تاقیکردنەوەی رێگەی \"ئارینا دێل فوتورۆ\" دوو جۆری نوێی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێندرێن؛ یەکەمیان ئۆتۆمبێلی (فییات ٥٠٠) و دووەمیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری جۆری (Iveco E - Way) یە؛ ئۆتۆمبێلەکان تاوەکو ئێستا چەند کیلۆمەترێک لەسەر رێگەکە رۆیشتوون و کۆمپانیای خاوەن پرۆژەکە دەڵێ: ئەنجامەکان تاوەکو ئێستا دڵخۆشکەرن.", "summary": "دروستکردنی یەکەم رێگەی زیرەک لە جیهان تەواو بوو؛ تایبەتمەندیی ئەو رێگەیە ئەوەیە کە لە کاتی رۆیشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەسەریدا پاتریی ئۆتۆمبێلەکە راستەوخۆ بارگاوی دەبێت، بەوەش پێویست ناکات شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە خەمی بارگاویکردنی پاتریی ئۆتۆمبێلەکەی بێت، چونکە ناچار نابێت لە وێستگەی تایبەتدا بوەستێ بۆ بارگاویکردنەکە پاتری ئۆتۆمبێلەکەی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/111220211", "category": "business", "summary_length": 336, "article_length": 1866, "summary_token_count": 163, "article_token_count": 865}, {"article": "بۆریی گازی نۆرد ستریم کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتژییەکانی رووسیا لە بواری وزەدا و لەژێر دەریای بالتیکەوە بە درێژایی هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر لە رووسیاوە گاز دەگەیەنێتە ئەڵمانیا و پاشان گازەکەش دەدرێتە چەندین وڵاتی ئەوروپی. کۆمپانیای راوێژکاری وود مەکێنزی کە کۆمپانیایەکی گەورەی بواری وزەیە، لەبارەی ئەو پرۆژەیەوە رایگەیاندووە، نرخی گازی سرووشتی لە ساڵی دهاتوودا لە ئەوروپا بۆ هەر یەکەیەکی پێوانەیی بەریتانی بە چوار دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام ئەگەر پرۆژەی نۆرد ستریم لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ـدا تەواو ببێت، نرخی گازی سرووشتی لە ئەوروپا بۆ هەر یەکەیەکی پێوانەیی بەریتانی بۆ ٣ دۆلار دادەبەزێت. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دژایەتیی دامەزراندی پرۆژەی نۆرد ستریم دووی کردووە و رایگەیاندووە، پرۆژەکە وڵاتانی ئەوروپی زیاتر ملکەچی رووسیا دەکات.", "summary": "شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن دوای تەواوبوونی بۆریی گازی سرووشتیی نۆرد ستریم دوو لە رووسیاوە بۆ ئەڵمانیا نرخی گازی سرووشتی لە ئەوروپا بە رێژەی ٢٥ % داببەزێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/26072020", "category": "business", "summary_length": 152, "article_length": 736, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 334}, {"article": "بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وادەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا لە رۆژی ٣١ ـی مانگی ١٢ی ئەمساڵ تەواو دەبێت و چیدیکە درێژ ناکرێتەوە. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، چ بە رێککەوتن بێت یان بەبێ رێککەوتن لە یەکێتیی ئەوروپا جیادەبنەوە و دەبێت کۆمپانیاکان خۆیان بۆ ئەو قۆناخە نوێیە ئامادە بکەن. ئەگەر هات و بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا نەگەنە رێککەوتن لەسەر چۆنێتیی کاروباری بازرگانیی نێوانیان، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی نەرێنیی بکەوێتە سەر ئابووریی بەریتانیا. بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا لەدوای ٣١ ـی مانگی ١٢ یاسا و رێسای نوێ لەسەر کاری بازرگانی دادەنێن. کۆمپانیاکان ناچارن سەرقاڵی دەرهێنانی کارتی نیشتەجێبوون بن بۆ کارمەندە ئەوروپییەکانیان و، هاتووچۆی کرێکاران وەکو پێشتر ئاسان نابێت.", "summary": "حکومەتی بەریتانیا داوای لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی کردووە خۆیان بۆ قۆناخی دوای برێگزێت ئامادە بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/111020201", "category": "business", "summary_length": 97, "article_length": 716, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 317}, {"article": "لە دهۆک هاونیشتمانییەک ٣٠ ساڵە کاری کڕین و فرۆشتنی خۆراک دەکات، بەگوتەی خۆی لە ماوەی هەفتەیەکدا \" ٢٠ هەزار دۆلار زیانی پێگەیشتووە\"، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی. دەشڵێت \"ئەو خۆراکانەی من کڕیونم هەمووی بە دۆلار بووە و بە دینار و بە قەرز بە خەڵکم فرۆشتووەتەوە. \" وەحید رەشید، دووکاندارە لە بازاڕی دهۆک و بە رووداوی راگەیاند \"ئێستا من هەموو خۆراکەکەم بە دینار فرۆشتووە و خۆیشم بە دۆلار لە کۆمپانیا کڕیومە، ئێستا ئەگەر ئەو شتانەی لە دووکانەکەم هەیە بە گران بیفرۆشم قەرەبووی ئەو زیانە ناکات کە کردوومە. \" سەرەڕای گلەیی کڕیاران لەسەر گرانبوونی نرخی خۆراک، فرۆشیارانیش گلەیی دەکەن و دەڵێن، جاران بێمووچەیی بازاڕی ئێمەی کەمکردبوو، ئێستا دابەزینی نرخی دینار بازاڕی ئێمەی کەمترکردووە. نێچیرڤان نووری، دووکاندار لە دهۆک دەڵێت \"دووکاندارین و کرێی دووکان بە دۆلارە، کەلوپەلەکانیش بە دۆلار دێنین و گواستنەوەکەیشی هەر بە دۆلارە، بۆیە ئێمە لەو نێوەندەدا زەرەرمەند بووین. \" کێشەی بەشێک لە خەڵکی ئەو کەرەستانەن کە رۆژانە پێویستییانە و ئامادەکارییان بۆ ئەو رۆژە نەکردووە، دەشڵێن، ئێمە پێشبینی ئەو گۆڕانکارییەمان نەکردووە. مشیر سەعید، هاونیشتمانییەکی دهۆکە و دەڵێت، \"کێ لەو دۆخە قازانج دەکات؟ بێگومان هەر کەسانی دەوڵەمەندە و حکومەت قازانج دەکەن و خەڵکی هەژار نایکات. ئێستا یەک قوتوو شیر پێنج هەزار دیناری چووەتەسەر، خەڵک ئەگەر مووچەی نەبێت چی بکات؟ ئەوەی مووچەشی هەبێت ٢١ % ی لێدەبڕن. بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە بێت ژیان ناچێتەسەر. \" بەپێی زانیارییەکانی سەندیکای ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان / لقی دهۆک، ماوەی ١٠ ساڵە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەمشێوەی ئێستا کەم نەبووە.", "summary": "بەشێک لە هاونیشتمانییانی دهۆک گلەیی لە گرانبوونی نرخی کەلوپەل و خۆراک لە بازاڕ دەکەن و پێیانوایە کە دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار زەرەری لە ئەوانداوە و وایکردووە کەلوپەل و خۆراک لە بازاڕ گرانبێت. هاونیشتمانییەک بۆ رووداو دەڵێت \" نرخی یەک قوتوو شیر پێنج هەزار دینار گرانبووە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/211220205", "category": "business", "summary_length": 281, "article_length": 1498, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 707}, {"article": "لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداودا کە رێبوار عەلی پێشکێشی کرد، باس لە گرفتی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کرا. هەریەکە لە ئەحمەد کامەران، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو؛ شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان و موخلیس خدر، جووتیار تێیدا بەشدار بوون. ئەحمەد کامەران، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"لە چاو ساڵەکانی رابردوودا رێژەی باجمان لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاد کردووە بۆ ئەوەی بەرهەمی خۆمان بە باشی ساخ ببێتەوە. بۆ هەر کیلۆیەک تەماتە ١٠٠٠ دینار باجمان داناوە کە لە ١٥ی حوزەیرانەوە تا ١٥ی تشرینی دووەم لەسەریەتی. ئێمە لە هەرێمی کوردستاندا ئەوەندە ساردکەرەوەی پێویستمان نییە کە بەرهەمی جووتیارانمانیان تێدا هەڵبگرین. \" وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢١/٠٦/٢٨ بە مەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانی نووسراوێکیان ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کردووە. بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گوتی: \"ئێستا چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین بزانین چی دەڵێن. ئێمە تەنیا ئەوەمان پێ دەکرێت. \" شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: \"ئەو کەرتی کشتوکاڵەی کە هەیە و لەسەر پێیە، هەمووی بە توانایی و لێوەشاوەیی جووتیارەکانمانە. بە داخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەکانی رابردووەوە تا گەیشتووینەتە ئەم کابینەیە لە رووی توانایی ماددی و هەوڵدان بۆ مانەوەی هیچی بۆ ئەم کەرتە نەکردووە. \" جووتیارانی هەرێمی کوردستان گلەیی ئەوە دەکەن کە لە بازگەکانی عێراقدا رێگرییان لێ دەکرێت کە بەرهەمەکانیان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشوور بنێرن. موخلیس خدر، جووتیارە و گوتی: \"ئەمساڵ ئێمە شووتی و تەماتە و بایجانمان هەبووە هیچ قازانجمان لێ نەکردوون. سندووقێک تەماتە هەر ٢٠٠٠ هەزار دینار دەکات. بۆیەیش بەو نرخە دەیفرۆشین دەمانەوێت بە هەدەر نەچێت، ئەگینا یەک ٢٥٠ دینار سوودمان لێی نەبینیوە. تەماتەمان بردووە، لە بازگەی مەخموور رێگەیان نەداوە دەربچێت و رشتوویانە. لەبەر ئەوەی لە بازگەکان تەشقەڵەیان پێ دەکرێت، کڕیارە عەرەبەکان نایەن بەرهەمەکانمان بکڕن. \" شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: \"حەشدی شەعبی لە پردێ بازگەی داناوە و بە میزاجی خۆیان رێگە بە چوونی بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەدەن. ئەگەر حەزی لێ بێت دەڵێت بە ١٠٠ دۆلار بیبە، ئەگەر حەزی لێ نەبێت ١٠٠٠ دۆلار دەستێنێت. \" ئەحمەد کامەران، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەو بارەیەوە گوتی: \"ئێمە زانیاریی پێویستمان نییە کە بزانین رێگرییەکان لە چ شوێن و بازگەیەک دەکرێن. هیچ سکاڵایەکیشمان بە دەست نەگەیشتووە کە پێمان بڵێن لە کوێ رێگری دەکرێت. \" لە هەرێمی کوردستاندا کارگە تایبەتمەندەکان بە بەرهەمی کشتوکاڵی کەمن و لە ئاستی ئەو بەرهەمەدا نین کە جووتیاران پێیدەگەیەنن کە ئەوەیش بووەتە هۆی ئەوەی بەشیکی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەلایەن جووتیارانەوە بەهۆی پارەنەکردنەوە بە هەدەر بدرێن. موخلیس خدر گوتی: \"لەبەر ئەوەی بەرهەمی جووتیاران هەمووی لە یەک کاتدا پێدەگات و زۆریشە، لە ساردکەرەوەکاندا جێیان نابێتەوە. رێگەچارە ئەوەیە کە هەناردە بکرێت. هەر کیلۆیەک تەماتە ٢٥٠ دینار لەسەر ئێمە دەکەوێت، کەچی لە بازاڕدا بە ٢٠٠ دینار لێمان وەردەگرن. بەرهەمەکانی دیکەیش هەر بەو جۆرەیە. ئامۆزایەکم دەستی لە تەماتە و بایجانەکەی بەردا کە نزیکەی ١٠ دۆنم دەبوو و گوتی: ' بایی ئەو ماندووبوونە و کرێی ئاو و کارەباکە ناکات بۆیە وەرن مەڕی تێبکەن.' \" شوان کەریمیش گوتی: \"تاکە رێگەی ئێمە ئەوەیە کارگەی لەقوتوونانمان هەبێت و ساردکەرەوەکان زیاد بکرێن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانمان ساخ بکەینەوە. ناکرێت هەموو ساڵێک تووشی ئەم گرفتە ببینەوە. \" لای خۆیشیەوە ئەحمەد کامەران ئاماژەی بەوە دا کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە چەندین پرۆژەی ساردکەوەی تایبەت بە هەڵگرتنی بەرهەمی کشتوکاڵی پێشکەشی دەستەی وەبەرهێنان کراون و لەلایەن ئەوانەوە ئاراستەی وەزارەت کراون. بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر یەکێک لە سەرەکیترین بازاڕەکانی سەوزە و میوەی عێراق و هەرێمی کوردستانە. بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی بازاڕ رۆژانە زیاتر لە ٣ هەزار تۆن میوە و سەوزەی تێدا مامەڵە دەکرێت کە بەگوێرەی ئامارەکانیان لەم وەرزەشدا زیاتر لە ٦٠ % ـی بەرهەمەکان خۆماڵین.", "summary": "بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایدەگەیێنێت کە بۆ ئەوەی بەرهەمی خۆماڵی بەباشی ساخ ببێتەوە باجیان لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاد کردووە و هەر کیلۆیەک تەماتەی هاوردە ١٠٠٠ دینار باجی لەسەر دانراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/040720213", "category": "business", "summary_length": 219, "article_length": 3806, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 1708}, {"article": "بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە هەر بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور ٨٧ سەنت دابەزی و بە ٧٩ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسیش بە ٧٦ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. دابەزینی نرخی نەوت ئەمڕۆ دوای ئەوە دێت کە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس ئەم هەفتەیە بڕیاریاندا کە لە مانگی داهاتووەوە رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەکانەوە، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی بەنزینی یەدەگکراو لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە. رۆژی سێشەممە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا بەردەوام بن لە پلانی خۆیان بۆ زیادکردنی خستنەرووی نەوت بە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە مانگی داهاتوودا. قەبارەی نەوتی یەدەگکراو لە ئەمریکا هەروەها لە هەفتەی رابردوو ١٠ ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە کە بەرزترین ئاستی زیادبوونی قەبارەی بەنزینی یەدەگکراوە لە ماوەی یەک هەفتەدا. بەیاننامەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر بەرزکردنەوەی خێراتری سوودی بانکی لەو وڵاتە هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە، بەوپێیەی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی کاڵا و کانزاکان. نرخی دۆلار بەرامبەر بە یۆرۆ دابەزیوە و ئێستا هەر یۆرۆیەک بە ١.١٣١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەهای تمەنیش بەرامبەر بە دۆلار کەمێک بەرزبووەتەوە و ئێستا هەر دۆلارێک بە ٢٨ هەزار و ٧٢٠ تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەڵام بەهای لیرە زیاتر دابەزیوە و ئێستا هەر دۆلارێک بە ١٣.٧٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان: ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار دیناری عێراقی یۆرۆ - دۆلار ١.١٣١ EUR / USD پاوەند - دۆلار ١.٣٥٣ GBP / USD دۆلار - یەن ١١٥.٨٥٤ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٣.٧٠ USD / TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) ٢٨ هەزار و ٧٢٠ تمەن USD / IRR لەلایەکی دیکەوە لە بازاری کاڵاکان، نرخی زێڕ ئەمرۆ پێنجشەممە گۆڕانکاریی بەسەردا هات و بەرێژەی ٠.٨ % دابەزی. نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی ١٨١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر ئۆنسەیەک زیویش بە ٢٢.٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەرزبوونەوەی سوودی قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا دوای بەیاننامەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا لەسەر زیادکردنی سوودی بانکی، هۆکاری دابەزینی بەهای زێرە.", "summary": "رۆژی پێنجشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بۆ خوارووی ٨٠ دۆلار، نرخی زێڕ و بەهای لیرەی تورکیا بەرامبەر بە دۆلار دابەزین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/06012022", "category": "business", "summary_length": 133, "article_length": 2006, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 936}, {"article": "خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند یەک ملیۆن و ٣٤٠ هەزار تۆن کاڵا و شتومەک بە بەهای ٥٦٢ ملیۆن دۆلار لە دەروازەی پەروێزخانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە. خەلیل حەیدەری ئاماژەی بەوەداوە ئەو کاڵایە و بەهاکەی کە لە ماوەی ئەو چوار مانگە هاوردەکراوە، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوو، لە رووی کێشەوە ٧٨ % زیادی کردووە، لە رووی بەهاشەوە ٣٣ % بەرزبووەتەوە. بە گوتەی حەیدەری، دەروازەی پەروێزخان قەرەباڵخترین دەروازەی بازرگانیی نێوان پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستان بووە. دوای پەروێزخانیش زۆرترین کاڵا و شتومەک لە دەروازەی بازرگانیی شێخ سڵە (پشتە) هەناردەکراوە بەوپێیەی ٢٢٦ هەزار تۆن کاڵا بە بەهای ١١٥ ملیۆن دۆلار لەو دەروازەیە هەناردەکراوە. بەڕێوەبەری گشتی گومرکی پارێزگای کرماشان هەروەها رایگەیاند لە دەروازەی شۆشمی ١٢٤ هەزار تۆن کاڵا بە بەهای ١٣ ملیۆن دۆلار لە پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە. حەیدەری رایگەیاند بە گشتی لە چوار مانگی رابردوودا بایی ٦٩٠ ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە و زیاترین ئەو کاڵایانەش کە هەناردەکراون بریتی بوون لە تەماتە، دۆشاوی تەماتە، پەنیر و ئامێری فێنککەرەوە (موبەڕیدە) و رۆنی پیشەسازی. لە ساڵی رابردووی هەتاوی بەپێی گوتەی بایی ٢.٢ ملیار دۆلار کاڵا لە کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە چوار مانگی رابردوودا بایی ٦٩٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی دەروازەکانی پارێزگای کرماشانەوە، هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/11082020", "category": "business", "summary_length": 178, "article_length": 1222, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 540}, {"article": "گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، عەلی رەزا بیمانباک، وەزیری بازرگانیی ئێران، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ناڤین دیسانایاکی، وەزیری پیشەسازیی کشتوکاڵی سریلانکادا واژۆکردووە و هەردوولا بە ئاڵوگۆڕی نەوت بە چا رازیبوون. یاداشتەکە، ئاشکرایکردووە، کۆمپانیای ' سیلان پترۆلیۆم ' کە نزیکەی ٢٥١ ملیۆن دۆلار قەرزاری ئێرانە، بۆ دانەوەی قەرزەکانی بە ئێران، پەنای بۆ وەزارەتی دارایی سریلانکا بردووە، وەزارەتی دارایی سریلانکاش مانگانە نزیکەی ٥ ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو کۆمپانیایانەی چا دەدەنە ئێران و لە بەرامبەردا هیچ پارەیەک وەرناگرن. راپۆرتەکەی فۆربس، ئاشکرایکردووە: \"ئێران کاردەکات بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکانی ئاڵوگۆڕ، ئەمەش بۆ خۆدزینەوە لە سزا نێودەوڵەتییەکانی سەری\". رێککەوتنەکە سوودی زۆر بە سریلانکا دەگەیێنێت کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دووچاری کێشەی قەرز و دراوی بیانی بووەوە بەهۆی داڕمانی کەرتی گەشتیاری لە وڵاتەکەدا. پێشتر بەرپرسانی ئەنجوومەنی بازرگانیی چا لە سریلانکا، بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی نەوت بەرامبەر بەچایان خستبووەڕوو. ئێران پێشتریش لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ دا، نزیکەی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بە کاڵای رووسی گۆڕییەوە، کە بەهاکەی گەیشتە ١.٥ ملیار دۆلار. سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران، تارانی قۆڵبەستکردووە لە بەدەستهێنانەوەی چەندین ملیار دۆلار قەرز، لە وڵاتانی جیاوازی دونیا و تاران بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو پارانە، پەنای بردووەتە بەر وەرگرتنی کەرەستەی جیاواز لە وڵاتانی قەرزدار، بەرامبەر ئەو نەوتەی پێشتر پێی فرۆشتوون.", "summary": "حکومەتی ئێران رازیبووە بە ئاڵوگۆڕکردنی نەوت بەرامبەر بە چا لەگەڵ سریلانکادا، ئەمەش وەک رێگەیەک بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی ئێران لەلای سریلانکا هەیەتی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/241220211", "category": "business", "summary_length": 147, "article_length": 1315, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 610}, {"article": "ژمارەیەک لە کۆمپانیا راوێژکارییەکان هەندێک رێنماییان لەو بوارەوە پێشنیازکردووە: - کارکردن لە ماڵەوە بۆئەو کارمەندانەی دەگونجێت - پشکنین بۆ هەموو فەرمانبەرەکان کە دەچنە شوێنی کار - راهێنان و هاندانی فەرمانبەران بۆئەوەی مامەڵەی رۆژانەی خۆیان بگۆڕن. کاتی هاتن و دەرچوون لە فەرمانگەکان: - رێکخستنەوەی ئامرازەکانی گواستنەوە - دابەشکردنی کاتەکانی دەستپێکردن و کۆتایی دەوام، تاوەکو رێگە لە کۆبوونەوەی زۆری خەڵک لەبەر دەرگاکان بگرن - هاندانی فەرمانبەران و سەردانیکاران بۆ پۆشینی دەمامک - چاودێریکردنەوەی بەردەوامی فەرمانبەران بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکان - رێکخستنەوەی شوێنی کار (دانانی پەرژینی پلاستیکی لە نێوان فەرمانبەران) - دابەشکردنی رۆژانی دەوامی فەرمانبەران - کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی خەڵکی زۆر لە شوێنە هاوبەشەکان (وەک کافتریا یان شوێنی جگەرەکێشانی فەرمانگەکان) - دابەشکردنی کاتەکانی نانخواردن - ستافی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ستافەکانی دیکە جیابکرێنەوە نەخۆشی کۆڤید - ١٩، کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو کەرتە ئابوورییەکانی وڵاتانی جیهان کردووە، ئەو زیانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەش مانگی رابردوودا بە وڵاتانی گەیاند، پێناچێت لە مەودایەکی کورت و مامناوەنددا، چاکببێتەوە. تاوەکو ئێستا لە جیهان شەش ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٥٩٧ تووشبووی کۆرۆنا هەن، لەو ژمارەیە ٣٩٨ هەزار و ٢٤٤ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و سێ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٢٤٩ کەسیش چاکبوونەتەوە. ئەمریکاش پلەی یەکەمی وڵاتانی بۆ زۆرترین تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گرتووە.", "summary": "ئێستا کە وڵاتە پیشەسازییەکانی جیهان قۆناخێکی گەورەیان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە و تاڕادەیەک بارودۆخی وڵاتەکانیان لە بواری تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا باشتر بووە، ئیدی هەنگاو بەرەو کردنەوەی ئابوورییەکانیان دەنێن، بەڵام لەگەڵ پرسیارێكی سەرەکی، ئەویش چۆن دەکرێت ئابوورییەکانیان بکەنەوە و رێگریش لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/06062020", "category": "business", "summary_length": 348, "article_length": 1336, "summary_token_count": 152, "article_token_count": 579}, {"article": "بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی كە لایەنی سەرەكییە بۆ رێگەپێدان بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، لە شەش ساڵ و شەش مانگی رابردوودا ٥٦٣ هەزار و ٨٣١ ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون. بەپێی داتاكان هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە سێ ساڵی رابردوودا بە بەراورد بە سێ ساڵی پێشتر بە رێژەی ٥٣.٧ % زیادیكردووە. بە جۆرێك لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ تەنیا ١٧٨ هەزار و ٥٢٢ ئۆتۆمبێل هاوردەكراون، بەڵام لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دا ٣٥٨ هەزار و ٣٠٩ ئۆتۆمبێل هاوردەكراون. زیاتر لە ٨٠ % ی ئەو ئۆتۆمبێلانەش دوای تابلۆكردن هەناردەی شارەكانی عێراق كراون، بەڵام بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ لە نێوان شارەكانی هەرێمی كورستان و عێراق، ئەم بازرگانییە بە رێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە. بەپێی ئامارێك كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی دراوەتە رووداو، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی ٦٥ % كەمی كردووە، بە جۆرێك لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تەنیا ٣٣ هەزار و ١٦٨ ئۆتۆمبێل هاوردەكراون، لەكاتێكدا لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوودا ٩٤ هەزار و ٦٤٦ ئۆتۆمبێل هاوردەكرابوون. نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی گوت: \"ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، قەیرانی دارایی، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ رێگری لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوكەوتووی ئەمریكی، كاریگەریی زۆریان لەسەر بازرگانیی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل هەبووە. بە جۆرێك هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی ٦٥ % كەمیكردووە\". گەرموگوڕی بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کڕیارانی عەرەبە. نەوزاد ئەدهەم دەڵێت: \"بەپێی بەدواداچوون بۆمان دەركەوتووە ٧٠ % تاوەكو ٨٠ % ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بازرگانان هاوردەی هەرێمی كوردستانی دەكەن، دوای تابلۆكردن بە بازرگانانی عێراق دەفرۆشرێن، بەڵام قەدەخەی هاتووچۆی نێوان شارەكان ئەم چالاكییە بازرگانییەی زۆر لاواز كرد\". نەوزاد ئەدهەم پێیوایە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئۆتۆمبێل بڕیاری قەدەخەکردنی هاوردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمەریكی بووە، چونكە پێشتر بەهۆی هەرزانی نرخ و بوونی خواست لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلانە لە شارەكانی عێراق، بازرگانان بە لێشاو ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەیان هاوردە دەكرد. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ نزیکەی دوو مانگ پیشانگەکانی ئۆتۆمبێل داخران. ئەمەش كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و بازرگانیی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستاندا هەبووە. بەپێی داتاكانی وەزارەتی بازرگانی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کە هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر تەشەنەی نەسەندبوو، ٢١ هەزار و ٣٥١ ئۆتۆمبیل هاوردەكراون، بەڵام لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا تەنیا ١١ هەزار و ٨١٧ ئۆتۆمبێل هاوردەكراون، واتەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە چارەگی دووەم بە رێژەی ٤٥.٣ % كەمیكردووە. چۆمان عوسمان، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە كۆمپانیای ساز بۆ بازرگانیی گشتیی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، كە یەكێک لە بریكارە سەرەكییەكانی كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنییە لە عێراق و هەرێمی كورستان، دەڵێت: \"بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان شارەكان، ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و هەرێمی كوردستان، ناكۆكی و ململانێی نێوان حیزبەكان، دابەزینی نرخی نەوت و بێكاری و بێ مووچەیی بە تایبەت لە هەرێمی كوردستان كاریگەری زۆری لەسەر كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل هەبووە، بە جۆرێک فرۆشمان لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی ٥٥ % كەمیكردووە\". كۆمپانیای ساز ئەمساڵ زۆر کەمتر لە ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلی هاوردە کردووە، تەنانەت لە مانگی ئادار و نیساندا هیچ ئۆتۆمبێلێكیان هاوردە نەکردووە، ئێستاش بەپێی خواست و پلان ئۆتۆمبێل هاوردە دەكەن، چونكە ترسیان هەیە ئۆتۆمبێلەكانیان نەفرۆشرێن. رێگەنەدان بە هاتنی كڕیار و بازرگانانی عەرەب بە پاساوی رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، زیاتر كاریگەری لەسەر هاوردە و فرۆشی ئەو كۆمپانیایانە دروستكردووە، كە كڕیاری سەرەكییان هاووڵاتیانی عێراقن. موسەننا حەسەن ئەلڕاوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ئەلڕاوی بۆ بازرگانیی گشتی و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تازەی كۆری، دەڵێت \" ٩٠ % ی فرۆشی ئێمە و زۆربەی كۆمپانیاكانی دیكە لەسەر كڕیار و بازرگانانی شارەكانی عێراقە، ماوەی چەند مانگێكە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بازگەكان رێگەنادەن بازرگانی عەرەب بێنە كوردستان، لێرەش بەهۆی بێ مووچەیی بازاڕ لاوازە، بۆیە فرۆشمان بە رێژەی ٩٥ % كەمیكردووە\". موسەنا حەسەن دەڵێت پێش كۆرۆنا بازاڕیان زۆر باش بوو، چونكە لە خاڵە سنوورییەكان ئاسانكاری زۆریان بۆ دەكردن، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆش رێگەی دەدا ئۆتۆمبیل بە ناوی عەرەب و كۆمپانیاكان بكەن، لە شارەكانی عێراقیش خواستێكی زۆر لەسەر ئۆتۆمبێلی تابلۆی هەولێر هەیە، بۆیە گرفتیان لە فرۆشتن نەبوو، بۆ نمونە لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٢ هەزار ئۆتۆمبێلی تازەیان هێنابوو فرۆشتیان، بەڵام ئەمساڵ نزیكەی شەش هەزار ئۆتۆمبێلیان هێناوە، تائێستا كەمتر لە ١٠ % یان فرۆشتووە. سەبارەت بە نرخی ئۆتۆمبێلیش ئەو بازرگانە دەڵێت: \"نرخی هەندێ ئۆتۆمبێلی كۆری لە جۆری كیا و هۆندای نزیکەی دوو هەزار ٥٠٠ دۆلار و هەندێک ئۆتۆمبێل هەزار دۆلار و هەندێک جۆری دیكەش ٧٠٠ دۆلار دابەزیوە، ئۆتۆمبێلی ئەمەریكیش بەتایبەت جێب سێ هەزار دۆلار لە نرخەکەی دابەزیووە\". بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە یەك ملیۆن و ٧٥٠ هەزار ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرە تابلۆكان (تایبەت، كرێ، بارهەڵگر، ئامێری كشتوكاڵی و بیناسازی، میری و ماتۆرسكیل) لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون. فریاد حەسەن عەبدوڵڵا، خاوەنی پیشەنگەی چۆمان لە شاری هەولێر، كە زیاتر ئۆتۆمبێلی دەستی دوو دەفرۆشێت، دەڵێت: \"بەهۆی بێكاری و دواكەوتنی مووچە فرۆشی ئۆتۆمبێل زۆر لاواز بووە پێش كۆرۆنا مانگانە ١٠٠ تاوەكو ١٥٠ ئۆتۆمبێلم دەفرۆشت، ماوەی دوو مانگە فرۆشی مانگانەمان لە ٢٥ تاوەکو ٣٠ ئۆتۆمبێل تێنەپەریووە\". بە گوتەی ئەو خاوەن پێشەنگایە ئێستا زیاتر ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بازاڕیان هەیە كە نرخیان لە نێوان ٨ تاوەكو ١٥ هەزار دۆلارە، بەهۆی بێ بازاریش نرخ دابەزیوە بۆ نموونە ئەو ئۆتۆمبیلانەی نرخیان لە نێوان ١٠ تاوەكو ١٥ هەزار دۆلارە، نزیكەی ١٠٠٠ تاوەكو ١٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەیان دابەزیوە. ئەو ئۆتۆمبێلانەشی نرخیان لە نێوان ٤٠ تاوەكو ٥٠ هەزار دۆلارە، نزیكەی ٣ تاوەکو ٤ هەزار دۆلار لە نرخەکەیان دابەزیوە. فریاد دەڵێت ماوەی حەوت مانگە هیچ ئۆتۆمبێلێكیان نەهێناوە، چونكە لەلایەك بازاڕ لاوازە، لەلایەكی دیكەش هەر ئۆتۆمبێلێكی دەستی دوو كە هاوردەی بكەن لە كاتی فرۆشتن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ پشكینی بۆ دەكەن، ئەگەر هەر پارچەیەكی بۆیە كرابێت و بە مێژووی نوێ هێنرابێت تابلۆی پێنادەن، تاوەكو پارچەی نوێی بۆ نەبەستی، ئەمەش تێچوو زیاد دەكات و بۆیە زۆر كەس وازی لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل هێناوە.", "summary": "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر نەوت و بودجە و گومرگ، بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان لاواز بووە، بەم هۆیەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی ٦٥ % كەمیكردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/040820203", "category": "business", "summary_length": 303, "article_length": 6038, "summary_token_count": 146, "article_token_count": 2917}, {"article": "جووتیارێک کە لە دەشتی هەولێر گەنم و جۆی چاندووە، دەڵێت، بارانی ئەمساڵ زۆر کاریگەریی لەسەر ئەو زەوییانە نەبووە کە بە گەنم چێنراون، ئێستا لە زۆربەی ئەو زەوییانەی کە بە گەنم چێندراون، پشت بە ئاودانی دەستکرد دەبەسترێت، سەرباری ئەوەش چاوەڕی دەکرێ بەرهەمی ئەمساڵی گەنم بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ نیوە کەم بکات. موزەفەر حەسەن، جووتیارێکی دەشتی هەولێرە و دەڵێت، \"کەم دەغڵ هەیە کە گەورەبێت، کاتێکیش بچووک بێت کاریگەری لەسەر گوڵەکەشی دەکات، ئەگەر ساڵانی پێشوو تەنێکی کردبێت بۆ ئەمساڵ بەدەگمەن بگاتە تەنێک ٥٠٠ بۆ ٧٥٠ کیلۆ دەدات. \" تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر، ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٤ هەزار جووتیار زەوییەکانیان بە گەنم داچاندووە، بەڵام ئەمساڵ ١٠ هەزار و ٨٤٤ جووتیار زەوییەکانیان بە گەنم چاندووە، ئەمە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سنووری پارێزگای هەولێرە. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە رووداوی گوت، \"جۆر و تەرزی گونجاومان لە دانەوێڵە بۆ جووتیاران بە نرخی هاوکاریی دابەشکردووە. ئەو گەنمەشی کە دابەشمانکردووە بەرگەی وشکەساڵی دەگرێت و بەرهەمی باشی دەبێت دوای بەرهەمهێنان، لە هەمان کاتدا بۆ ئەو زەوییانەی کە بەرهەمیان نییە، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی سەرچاوەکانی ئاو کارئاسانیمان بۆکردوون تاوەکو بتوانن بیرلێبدەن، لە هەمان کاتدا ئەو زەوییە دێمییانەش بەراوبن. \" ساڵانی پێشوو، بازاڕی گەنم و جۆ فرۆشان لەبەر هەڵدانەوەی گەنم و جۆ، بە ئەستەم رێگەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل هەبوو، ئەمساڵ داد و بێدادیانە بەدەست کەمیی بەرهەم و گرانی نرخ. رێباز بەهرام، بازرگانێکی کڕین و فرۆشتنی گەنم و جۆیە و گوتی، \"گەنم هێشتا دوورینەوەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژی ماوە ئەمە بۆ ئەوانەی کە ئاوی گەنمەکانیانداوە، ئەوانەی ئاویان نەداوە بەرهەمیان نەبووە. دوێنێ گەنم بە ٧١٥ هەزار بوو، ئەمڕۆ بە ٧٨٠ هەزار دینارە. جۆ ئێستا گەیشتووەتە ٨٢٠ هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک هێشتا بەو نرخەش نییە و دەستناکەوێت. هێشتا بە روونی پلانی حکومەت دیارنییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ وشکەساڵی و کەمبوونەوەی رێژەی گەنم و جۆ لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی روونە جووتیاران چاوەڕێی پلانێک لە حکومەت دەکەن هەم دەستگیرۆییان بکات، هەم رزگاریان بکات لەو دۆخەی کە سرووشت دروستیکردووە.", "summary": "گەنم، رەگەزە سەرەکییەکەی خۆراک وا لە هێڵی کەمبوونەوە دەدات، خەریکە زەنگی ئەو مەترسییە لێبدات کە رێگەی قەیرانێک نیشان دەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/230520221", "category": "business", "summary_length": 123, "article_length": 1924, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 905}, {"article": "رۆژی سێشەممە، ١٧ ـی ئایاری ٢٠٢٢، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راپۆرتێكی تایبەت بە بەرهەم و کڕین و فرۆشتنی چەک لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد \"لە ساڵی ٢٠٠٢ ـەوە، ئەمریکا ١٣٩ ملیۆن پارچە چەکی کەسیی دروستکردووە، لەنێویاندا ١١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار چەک تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دروستکراون. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راشیگەیاند، \"لە ٢٠ ساڵی رابردوودا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٧١ ملیۆن پارچە چەکی کەسی هاوردە کردووە و لەبەرامبەردا کەمتر لە حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پارچە چەکی هەناردەکردووە. \" گەنجینەی ئەمریکا لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بە هەڵکشانی پیشەسازیی چەک لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت، لە ٢٠ ساڵی رابردوودا ژمارەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک لە ئەمریکا لە دوو هەزار و ٢٢٢ کۆمپانیاوە بۆ زیاتر لە ١٦ هەزار و ٩٣٦ کۆمپانیا زیادیکردووە. لەلایەکی دیکەوە راپۆرتەکە ئاماژە بە بەرهەمی ساڵانەی چەک و فرۆشی لەنێو بازاڕەکانی ئەمریکادا دەکات و دەڵێت، \"لە ساڵی ٢٠٠٢ دا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار پارچە چەکی کەسی لە بازاڕە ناوخۆییەکانی ئەمریکا فرۆشراون، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ سەرووی ١١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار پارچە چەک زیادیکردووە. \" راپۆرتەکە ئاماژە بە خواستی بازاڕی ئەمریکا لەسەر جۆری چەک دەکات و روونیدەکاتەوە، \"زۆربەی ئەمریکییەکان چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی ٩ ملیم - یان پێباشە، چونکە نرخەکەی هەرزانە و هەڵگرتنیشی ئاسانە. \" وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باسی سەرهەڵدانی دیاردەیەک دەکات بە ناوی \"چەکی تارمایی\" و دەڵێت، لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا خواست لەسەر\" چەکە تارماییەکان\" زیادیکردووە. \"چەکی تارمایی یان شەبەح\" چەکێکە بە پارچە پارچە دەفرۆشرێت و لەلایەن خودی کڕیارەکەوە کۆدەکرێتەوە و بەیەک دەلکێندرێت، ئەو چەکانە هیچ ژمارەیەکیان لەسەر نییە و حکومەتیش ئاگاداری کڕین و فرۆشتن و سەرچاوەی دروستکردنیانی نییە، نرخەکانیان هەرزانن و دۆزینەوەی هەڵگرانی لە ئەگەری ئەنجامدانی تاوان، قورسە. راپۆرتەکەی وەزارەتی گەنجینە ئاماژە بەوە دەکات، لە ٢٠١٦ دا هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر کەمتر لە ملیۆنێك و ٧٥٨ هەزار پارچە چەکی \"تارمایی\"دا گرتووە، لەکاتێکدا لە ٢٠٢١ دا دەستبەسەر زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٣٤٤ هەزار چەکدا گیراوە. هەمواری دووەمی دەستووری ئەمریکا لە چوارچێوەی مافی \"بەرگریی لەخۆکردن\" رێگە دەداتە هاووڵاتییانی چەک هەڵگرن. ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانە لە ئەمریکا سەرووی ٤٥ هەزار کەس دەبنە قوربانی چەک. لەنێوان ساڵانی ١٩٦٨ تاوەکو ٢٠١٧، سەرووی ١.٥ ملیۆن کەس لە ئەمریکا بە چەک کوژراون، ئەو ژمارەیە زیاترە لە کۆی سەربازانی کوژراوی ئەمریکایە لە ساڵی ١٧٧٥ ـەوە.", "summary": "وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ٢٠ ساڵی رابردوودا بازاڕی چەکی ناوخۆی وڵات دووهێندە زیادبووە. دەشڵێت، \"لە ساڵی ٢٠٠٢ دا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار پارچە چەکی کەسی لە بازاڕە ناوخۆییەکانی ئەمریکا فرۆشراون. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/180520223", "category": "business", "summary_length": 214, "article_length": 2240, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 1028}, {"article": "یەکێک لە هۆکارەکانی گردبوونەوەی خۆپێشاندەران لەبەردەم دەروازەی شەلامچە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و کەلوپەلە لە عێراق؛ خۆپێشاندەران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخیان دەگەڕاندەوە بۆ قەدەخەکردنی هاوردەکردنی بەروبووم و خۆراک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە دەروازەکەوە. بەڵام دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا راگەیاند: دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە دەروازەی شەلامچەوە ٢٤ کاژێر کراوەن و هەواڵی داخستنی دەروازەی شەلامچە راست نییە، بۆیە جووڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان بەردەوامە. دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەشڵێت: سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک، حکومەت دەستپێشخەری کرد و بڕیاری ژمارە ٧٢ی ساڵی ٢٠٢٢ی دەرکرد بۆ نەهێشتنی گومرگ و باج لەسەر خۆراک و بەروبووم، بەڵام دواکەوتنی هاوردەکردنی کەلوپەل پەیوەندی بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە هەیە کە رێگە بە هاوردەکردن نادەن. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تایبەت بە داخستنی هەموو دەروازەکانی عێراق بە رووی هاوردەکردنی خۆراک بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەم و بەروبوومی ناوخۆ، هەروەها سەرباری ئەوەی حەمید غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەم هەواڵەی رەتکردەوە، کەچی شەوی رابردوو ژمارەیەک خۆپێشاندەری ناڕازی لە بەسرە لە باشووری عێراق لە بەردەم دەروازەی سنووریی شەلامچە لە نێوان عێراق و ئێران گردبوونەوە و داوای کردنەوەی دەروازەکەیان کرد بە رووی هاتنی خۆراک و کەلوپەلدا. وەکو لە ڤیدیۆی خۆپێشاندانەکەی شەوی رابردوودا دەردەکەوێت، سەرباری ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان دا رێگە لە گەیشتنی خۆپێشاندەران بۆ نێو دەروازەی شەلامچە بگرن، بەڵام خۆپێشاندەران توانییان بچنە نێو دەروازەکە.", "summary": "دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک خۆپێشاندەران لەبەردەم دەروازەی شەلامچە لە بەسرە کۆبوونەوە و داوای کردنەوەی دەروازەکەیان کرد؛ ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ - ٤ - ٢٠٢٢ هاوردەکردنی خۆراک و کەلوپەل لە دەروازەکەوە دەستیپێکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/100420223", "category": "business", "summary_length": 212, "article_length": 1458, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 646}, {"article": "کۆمپانیای سۆمۆ کڕیارانی نەوتی خۆی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ نەوتیان پێبفرۆشێت لە پێناو وەرگترنی پارەی پێشەکی ئەو نەوتەی کە لەو ماوەیەدا رادەستیان دەکات. سۆمۆ رایگەیاندووە، کە مانگانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت دەداتە کڕیاران کە نزیکەی رۆژانە ١٣٠ هەزار بەرمیل دەکات و پارەی یەکساڵی ئەو نەوتە وەردەگرێت کە رادەستی کڕیارەکەی دەکات، کە بەپێی نرخی ئیستا نزیکەی دوو ملیار دۆلار دەکات. حکومەتی عێراق یەکەمجارە پارەی پێشەکی لە کڕیاران وەربگرێتە و ئەم چەشنە مامەڵەیەک وەک وەرگرتنی قەرزە لە کڕیارانی نەوت. پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی کە لەلایەن بەغداوە لە ساڵی ٢٠١٤ پشکی لە بودجەی عێراق بڕدراو روویکردە مامەڵەیەکی هاوشێوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی، ناچار بوو نەوت پێشفرۆش بکات. بەپێی نامەی کۆمپانیای سۆمۆ کە بۆ کڕیارانی نەوت ناردوویەتی، کۆمپانیاکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بکەوێتە ناو رێککەوتن لەگەڵ کڕیارانی و لە جیاتی وەرگرتنی پارە، نەوتیان رادەست بکات. نامەکەی کۆمپانیای سۆمۆ کە رۆژی دووشەممە نێردراوە بۆ کڕیارانی نەوت و لەلایەن بەرپرسانی سۆمۆەوە واژۆکراو هەروەها دەڵیت، تاوەکو رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە کڕیارانی نەوت ماوەیان لەبەردەستە کە پێشنیازی خۆیان لەو بارەیەوە بدەنە کۆمپانیای سۆمۆ. بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات لەو بارەیەوە دەڵێت، \" پلانی پێشفرۆشکردنی نەوت بەشێکە لە پلانێکی بەپەلەی حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی. \" ئەو بەرپرسە هەروەها دەڵێت، حکومەتی عێراق لەسەریەتی پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات و بەسەر قەیرانی داراییدا زاڵ بێت. \"ئێمە پابەندین بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئۆپێک، بەڵام لە هەمان کاتدا لەسەرمانە پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان بدەین بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیانە بەردەوام بن لە بەرهەمهێنانی نەوت. لەبەر ئەوەیە کە پێویستمان بە پارەی پێشوەختی نەوت هەیە. \" حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئۆپێک پلەسدا پابەندکراوە بە کەمکردنەوەی رۆژانە ١ ملیۆن بەرمیل نەوت. ئەوەش بووەتە هۆکاری ناڕەزایەتی کۆمپانیا نێوەدەڵەتییە نەوتییەکان کە نەوتی عێراق بەرهەمدەهێنن. ئەو کۆمپانیانە داوادەکەن حکومەتی عێراق حەقدەستی ئەو نەوتەشیان بداتێ کە بەرهەمی ناهێنن، چونکە لەسەر داواکاری عێراقە و بە زیانی ئەو کۆمپانیانە تەواو دەبێت. نرخی نەوت ٤٦ دۆلاری تێپەڕاند نرخی نەوتی برێنت رۆژی سێشەممە بەرزبووە و بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای مانگی ٣ی ئەمساڵەوە و هۆکارەکەشی بۆ گەشبینی بازرگانانی نەوت دەگەڕێتەوە لەسەر دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانەوە. بازرگانانی نەوت هیوادارن دۆزینەوەی ڤاکسین ببێە هۆکاری کۆنترۆڵکردنی خێراتری ئەو پەتایەوە بەو هۆیەشەوە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو بەرزبێتەوە. لە مانگی ٣ ـی ئەمساڵ سعودیە و رووسیا شەڕی نرخەکانی نەوتیان بەرپاکرد و بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان داڕمانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی برێنت هەر بەرمیل بە ٤٦ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پیوەکرا، ئەم ئاستە لە نرخی نەوت لە مانگی ٣ی ئەمساڵەوە بێ وێنەبووە. ستێڤن ئەنەس، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری \" ئاگزی ترەید\" لەو بارەیەوە رایگەیاند، \" پرۆسەی دابەشکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا مەترسییەکانی ناو بازاڕی نەوتی کەمکردووەتەوە و هیوایەکی دروستکردووە کە بازاڕی نەوت بەرەو ئاساییبوونەوە بڕوات. \"", "summary": "حکومەتی عێراق بەنیازە لە رێگەی پێشفرۆشکردنی دوو ملیار دۆلار نەوتی بەسرە پارەی پێشەکی لە کڕیارانی وەرگرێت و بەوپێیەش بتوانێت هەندێ سەرچاوەی دارایی دەستبخات بۆ ئەو کورتهێنانە گەورەیە کە لە بودجەکەیدا هەیەتی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/241120204", "category": "business", "summary_length": 205, "article_length": 3048, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 1386}, {"article": "رۆژی ١٥ ـی شوباتی ٢٠٢٢، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری نادەستووریبوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، بەپاساوی ئەوەی پێچەوانەی ناوەڕۆکی ماددەکانی ١٣٠، ١٢١، ١١٥، ١١٢، ١١١، ١١٠ ـی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ ـی عێراقە. ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ ـی ئاداری ٢٠٢٢، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق وۆرکشۆپێکیان لەگەڵ ژمارەیەک لە \"شارەزایانی نێودەوڵەتی\"ـی بوارەکە رێكخست، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەبارەی \"میکانیزمی بەڕێوەبردنی پیشەسازیی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور. \" بووە. وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: \"لە وۆرکشۆپەکەدا شێواز و بنەماکانی کارکردن لەو گرێبەستانەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا. \" هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی دامەزراوە باڵاکانی لە رۆژانی یەکەمی دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارەکەی رەتکردەوە و بە بارگاوی بە سیاسەت و دۆخی سیاسیی عێراقیان هەژماری کرد. وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەوە دەکات، وۆرکشۆپەکە بە بەشداری ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، بریکارەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و ئەو لیژنانە بەڕێوەچووە و دەشڵیت، وەزارەتی نەوتی عێراق لیژنەیەكی تایبەتمەندی پێكهێناوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق. رۆژی ٢٨ ـی شوباتی ٢٠٢٢، به سه‌رپه‌رشتيى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر چوار سه‌رۆكايه‌تییەکە له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه؛ لە راگەیێندراوێکیشدا گوتیان، \"بڕيارەکەى دادگەی فيدراڵیی عێراق پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و گيان و بنه‌ما راسته‌قينه‌كانى سيستمى فيدراڵييه و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه. \"", "summary": "وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی وۆرکشۆپێکیان رێکخست و وەک لە راگەیێندراوی وەزارەتەکەدا هاتووە: \"تایبەتمەندی و کارکردن لەو گرێبەستانەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/290320223", "category": "business", "summary_length": 205, "article_length": 1549, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 718}, {"article": "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێکی پەیوەندیی بە هۆکارە جۆیۆسیاسییەکان و ئاڵۆزبوونی گرژییەکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا هەیە بەتایبەتی کاتێک شەوی رابردوو ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بڕیاریدا دوو ناوچە لە هەرێمی دۆنباس وەکو سەربەخۆ بناسێنێت و رێککەوتنی لەگەڵیان واژۆکرد. ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ - ٢ - ٢٠٢٢ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٦ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس گەیشتە ٩٣ دۆلار و ٨٦ سەنت. ئێستا نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستەکانی خۆیدایە لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا. نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی پاوەند - دۆلار ١.٣٥ GBP / USD دۆلار - یەن ١١٤.٦٥ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٣.٦٢ USD / TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) ٢٦ هەزار و ١٨٠ تمەن USD / IRR نرخی زێڕ نزیکەی ١٥ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە نرخی زێڕیش بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ١٩٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت کە لە چاو رۆژی رابردوودا نزیکەی ١٥ دۆلار بەرزبووەتەوە. هەروەها هەر ئۆنسەیەک زیویش بە ٢٤ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەرزبووەتەوە.", "summary": "ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە نزیکەی ٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەوە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٢ دۆلار ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی زێڕیش بەرزبووەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/220220221", "category": "business", "summary_length": 309, "article_length": 1078, "summary_token_count": 143, "article_token_count": 532}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٢٠ - ٣ - ٢٠٢٢ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ١٠٧ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە ١٠٤ دۆلار و ٧ سەنتە. ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی شەممەش نرخەکانی زێڕ و نەوت هەمان نرخی ئەمڕۆ بوون. هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ خوار ١٠٠ دۆلار دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام کۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت چەند دۆلارێک بەرزبووەوە و گەیشتەوە سەرووی ١٠٠ دۆلار. هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لەو ماوەیەدا بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لە بەشێک لە شارەکانی چین بەهۆی سەرهەڵدانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەشێکی دیکەی پەیوەندی بە ئەگەری چارەسەری کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرایناوە هەبوو. لەلایەکی دیکەوە بەشێکی زۆری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە راگەیێندراوی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەوە هەیە لە رۆژی پێنجشەممە هۆشداریدا کە بازاڕی نەوت بۆی هەیە لە مانگی داهاتووەوە بێبەش بێت لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی رووسیا. یەک ئۆنسە زێڕ بە ١٩٢١ دۆلارە نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بە جێگری ماوەتەوە و بە هەمان شێوەی رۆژی شەممە یەک ئۆنسەی زێڕ بە ١٩٢١ دۆلارە و گۆڕانکاریی بەسەر نرخەکەیدا نەهاتووە، بەهەمان شێوەی زێڕ نرخی زیویش وەکو خۆی ماوەتەوە و ئۆنسەیەک بە ٢٤ دۆلار و ٩٦ سەنتە. لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سەروو ٢٠٠٠ دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام ئەم نرخە بە جێگیریی نەمایەوە و دابەزی. نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژی هەینی رابردوو ١٣ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزیوە کە ئەوکات بە ١٩٣٤ دۆلار بوو. نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ٢٠ - ٣ - ٢٠٢٢ - نرخی زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٥٥ هەزار دینارە - نرخی زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤١٧ هەزار دینارە - نرخی زێڕی عەیار ٢١ بە ٤٠٠ هەزار دینارە - نرخی زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٤٠ هەزار دینارە بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان: ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دیناری عێراقی پاوەند - دۆلار ١.٣١ GBP / USD دۆلار - یەن ١١٨.٩٤٦ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٤.٨١ USD / TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) ٢٦ هەزار و ٢٧٠ تمەن USD / IRR یەک دۆلاری ئەمریکی ١٠٧.٥٠ روبڵی رووسی", "summary": "لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت و زێڕ بە جێگری ماونەتەوە و بەراورد بە رۆژی رابردوو هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٠٧ دۆلارە و هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە ١٩٢١ دۆلارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/20032022", "category": "business", "summary_length": 208, "article_length": 1910, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 950}, {"article": "بەپێی ناوەندەکە رێژەی هەڵاوسان لە خەرمانانی ئەمساڵ بەراورد بە خەرمانانی ساڵی رابردوو بە رێژەی % ٣٠.٤ بەرزبووەتەوە. بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان بۆ ٣٠.٤ % بەو واتایەیە کە هاووڵاتیانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تێکرا لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا بە رێژەی ٣٠.٤ % پارەی زیاتریان خەرجکردووە بۆ کڕینی دەستەیەک لە کاڵا و خزمەتگوزارییە دەستنیشانکراوەکان. هەروەها رێژەی هەڵاوسان لە ئێران لە مانگی خەرمانان بەراورد بە مانگی پێشتر، پووشپەر، بە رێژەی ٣.٥ % زیادیکردووە. لە ئاستی مانگانەدا نرخی ماددە خۆراکییەکان و جگەرە بە رێژەی ٥ % بەرزبووەتەوە و نرخی ماددە ناخۆراکییەکانیش بە رێژەی ٢.٨ % لە ماوەی مانگێکدا بەرزبووەتەوە. دابەزینی بەهای تمەن بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو خزمەتگوزارییەکان لە ئێراندا. گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران رەوشی ئابووری ئەو وڵاتەی تێکداوە و ژیانی هاووڵاتیانیشی قورس کردووە.", "summary": "ناوەندیی ئاماری ئێران، داتاکانی پەیوەست بە رێژەی هەڵاوسانی لە مانگی خەرمانان (٢١ی تەممووز تاوەکو ٢٢ی ئاب)، بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/23082020", "category": "business", "summary_length": 118, "article_length": 840, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 375}, {"article": "ئەو بەرپرسەی وەزارەتی وزەی توونس ئاماژەی بەوە داوە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە کێڵگە نەوتییەکان لە باشووری شاری غابس جێدەهێڵێت، راستەوخۆ پشکەکان لەلایەن حکومەتەوە دەکڕدرێنەوە. هەروەها کۆمپانیای ئێنی ئیتاڵی بەهۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتیی چالاکییەکانی لەبواری بەرهەمهێنانی نەوت لە توونس رادەگرێت، بەڵام لە وەبەرهێنان لە وزە نوێبووەوەکان لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت. حکومەتی توونس ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام باسی لەو وادەیە نەکرد کە تێیدا کۆمپانیا ئیتاڵییەکە بڕیارە کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکان رابگرێت. کۆمپانیای ئێنی ئیتاڵی لە ساڵی ١٩٦٠ ـەوە لە توونس لە بواری وزە کاردەکات و لە نۆ کێڵگەی نەوت مۆڵەتی هەیە کە بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەت کێڵگەکان بەڕێوە دەبات، کێڵگەکانیش دەکەونە ناوچە بیابانەکان لە باشوور و کەنارەوەکانی رۆژهەڵاتی وڵات. لەو کێڵگانەدا هەر یەک لە کۆمپانیای شێڵ و \"ئۆ ئێم ڤی\"یش سەرقاڵی وەبەرهێنانن. ئێستاش کە هەر شێڵ و ئێن ئەو وڵاتە جێدەهێڵن، حکومەت بەدوای وەبەرهێنەری نوێیە بۆ جێگرەوەی هەر دوو کۆمپانیاکە. بەگوێرەی پێگەی کۆمپانیا ئێنی ئیتاڵی، کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٩، دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی لە توونس بەرهەمهێناوە کە دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی کۆی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتەدا. بڕیارەکەی کۆمپانیای ئێن دوای شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی دێت لە توونس کە داوای هەلی کار دەکەن هاوکات لە نوێترین پێشهاتیشدا خۆپێشاندەران کۆگایەکی نەوتیان لە بەندەری سخیرە لە رۆژهەڵاتی توونس داخست. ماوەیەکە شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی لەلایەن بزووتنەوەی \"ئەلکاموور\" لە پارێزگای تەتاوین سەریهەڵداوە. گەنجە بێکارەکان رۆژانە دەڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای کار و باشبوونی گوزەرانیان دەکەن. دانیشتووانی ئەو پارێزگایە لە ساڵی رابردووش بەربەستیان بۆ هەناردەکردنی نزیکەی نیوەی بەرهەمی نەوتی توونس بۆ ماوەی چەندین هەفتە دروستکرد.", "summary": "کۆمپانیای شێڵ بۆ وەبەرهێنان لە وزە بەردەوامەکان و و ئێنی ئیتاڵی، بەهۆی پشێوییەکان توونس جێدەهێڵن. رانیا مەرزووقی، بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی وزەی توونس رایگەیاند، شێڵ ساڵی داهاتوو وڵاتەکە جێدەهێڵێت هۆکارەکەش پەیوەندی بە پلانەکانی کۆمپانیاکەوە هەیە کە دەیەوێت زیاتر وەبەرهێنان لە وزە بەردەوامەکان بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/09052021", "category": "business", "summary_length": 300, "article_length": 1605, "summary_token_count": 146, "article_token_count": 753}, {"article": "هاونیشتمانییەکی خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان پێنچ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، چوار ساڵ بە بەردەوامی لە سەرتاشخانەیەک کاری کردووە، بەڵام بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ و داخستنی بازاڕەکانەوە کارەکەی لە دەستداوە. ئەیتاچ، هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستانە و دەڵێت: \"لەبەر کۆرۆنا ئێمە هەموو لە ماڵەوە ماینەوە. دوای سەری ساڵ دووکان نەکرایەوە و گەلێک زیانمان کرد. لەبەر ئەوەی هەموو شوێنەکان داخراون، کار دەست ناکەوێت. \" زۆرن ئەو کەسانەی ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە بێکار بوون. ئەمساڵ لە ئەڵمانیا ٥٩٩ هەزار کەس بێکار بوون و ژمارەی بێکاران گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٩٠١ هەزار کەس و رێژەکەیشی بۆ ٦.٣ % زیاد بووە. لە ساڵی ٢٠٢٠ ـدا حکومەتی ئەڵمانیا مووچەی شەش ملیۆن کارمەندی دا. ئەمساڵ ٧٨ هەزار کۆمپانیا داوا دەکەن حکومەت مووچەی ٧٤٥ هەزار کارمەندیان بدات. تەنیا بۆ مووچەی بێکاران و مووچەی کارمەندانی ئەو کۆمپانیایانەی داوای هاوکارییان کردووە حکومەتی ئەڵمانیا ٢٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە. سەرۆکی فەرمانگەی کاری دوسڵدۆرف دەڵێت ئەگەر حکومەت مووچەی بۆ کارمەندانی کۆمپانیاکان دابین نەکردایە کارەسات روویدەدا و رێژەی بێکاری زۆر زیاتر دەبوو. تۆماس ساپۆنیاک، سەرۆکی فەرمانگەی کار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"بێگومان رێژەی بێکاری لە قەدەخەی هاتووچۆی دووەمدا بەرزبووەتەوە، بەڵام رێکاری سڕکردنی کار لەلایەن کۆمپانیاکان و دابینکردنی مووچەی کارمەندان لە لایەن حکومەتەوە رۆڵێکی زۆر گرنگ و گەورەی بینی. ئەم رێکارە رێگەی نەدا ژمارەیەکی زۆری کرێکار بێکار بن. ئەمە وایکرد کارەسات لە بازاڕی کاردا روونەدات. بەڵام ئێمە وەک فەرمانگەی کار هەوڵ دەدەین بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی پیشەیەک نین یاخود زمان باش نازانن، لە رێگەی پرۆژەکانمان و خولەوە ئامادەیان بکەین بۆ بازاڕی کار. بۆ نموونە بازاڕی دوسڵدۆرف زۆر پێوستی بە کارکەری پیشەییە. \" درێژکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا سەرەڕای هاوکارییەکانی حکومەت رۆژبەرۆژ زیانی زیاتر بە ئابووریی ئەڵمانیا دەگەیێنێت. پرۆفیسۆر مارسێل فراتسەر، سەرۆکی ئینستیتیوتی ئابووری ئەڵمانیا دەڵێت: \"هەڵبژاردنی مانگی نۆ بڕیاردەرە لەسەر ئابووری ١٠ تا ١٥ ساڵی داهاتووی ئەڵمانیا، چونکە حکومەت دەبێت رووبەرووی دوو جەمەسەر ببێتەوە کە لە چوار بەشی گەورە پێکهاتوون. یەکەم دەبێت بوجەی تایبەت بۆ بەشی پاراستنی ژینگە، بۆ دیجیتاڵکردن، بۆ بەشی پەروەردە و داهێنان، بۆ خزمەتگوزریی گشتی، بۆ رەخساندنی هەلی کار دابین بکات. هەمو یەکڕان کە دەبێت لە ١ % ـی ئابووریی ئەڵمانیا بۆ خزمەتگوزاریی گشتی دابین بکرێت کە سالانە ٣٠ تا ٤٠ ملیار یۆرۆ دەکات. دووەم کێشە گۆڕانکاریی دێمۆگرافییە. ئەڵمانیا دووەم وڵاتە کە زۆرترین کەسی بەتەمەن و کەمترین رێژەی منداڵبوونی هەیە. \" بەهۆی نادیاریی کاتی هەڵگرتنی رێکارەکان و نەبوونی ڤاکیسن بۆ لە ٧ % ـی دانیشتووانی ئەڵمانیا، چارەنووسی نزیکەی سێ ملیۆن بێکار و سەدان کۆمپانیا نادیارە.", "summary": "لە مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ ـەوە لە ئەڵمانیا هەموو دووکان و شوێنە گشتییەکان داخراون، ئەوەیش بێکاریی زیاد کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/100220211", "category": "business", "summary_length": 102, "article_length": 2495, "summary_token_count": 47, "article_token_count": 1127}, {"article": "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠٥ - ٠٥ - ٢٠٢٢، هادی سەلیمی، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: بەپێی ئاماری بازگەکان و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە، نزیک بووەتەوە لە ١٠٠ هەزار کەس کە دەکاتە نزیکەی ١٠ % ی دانیشتووانی هەولێر. بەپێی ئاماری بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو ١٠٠ هەزار کەسەش، ئەوانەن کە لەنوێوە سەردانی هەولێر دەکەن و مافی مانەوەی یەک مانگیان بۆ دەکرێت. بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، بە تایبەت دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا، ئەمە یەکەمجارە کەرتی گەشتیاری ئەو بووژانەوەیە بەخۆیەوە دەبینێت و ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار روو لە پارێزگای هەولێر دەکەن. پێشتر پارێزگاری هەولێر رایگەیاندبوو ئەوان لە پارێزگاکە نزیکەی ٥٠ هەزار تەختیان لە میوانخانە و هۆتێل و مۆتێلەکان هەیە، بەڵام بەپێی ئاماری بازگەکان و گەشتوگوزاری هەولێر، ئێستا دوو هێندەی ئەو توانایەی پارێزگای هەولێر هەیەتی، گەشتیار روویان لەو پارێزگایە کردووە. هەر بەپێی ئاماری بازگەکان جگە لە رۆژانی جەژن و بۆنەکانی دیکە، لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیش گەشتیارێکی زۆر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق روو لە پارێزگای هەولێر دەکەن، بە جۆرێک لە هەر بازگەیەک نزیکەی ٦ هەزار کەس روو لە پارێزگای هەولێر دەکەن.", "summary": "بەپێی ئاماری بازگەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا، نزیکەی ١٠٠ هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/050520223", "category": "business", "summary_length": 202, "article_length": 1150, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 533}, {"article": "بە گوتەی عەلیرەزا موقەدەسی، جێگری وەزیری ئابووریی ئێران و بەڕێوەبەری گومرگی ئەو وڵاتە، لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا لە کۆی ٨٠ ملیار و ٢٣٦ ملیۆن دۆلار بازرگانیی دەرەکیی ئەو وڵاتە، نزیکەی ٤١ ملیار دۆلاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئێران بووە، کە یەکسانە بە ٥١ % ی کۆی هەموو بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان. جێگری وەزیری ئابووریی ئێران و بەڕێوەبەری گومرگی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ١٠ مانگی رابردوودا عێراق پلەی یەکەمی بۆ خۆی گرتووە و بە یەکەم هاوبەشی بازرگانیی ئێران هەژماردەکرێت بەو پێیەی لەو ماوەیەدا بە بڕی ٧ ملیار و ٢٩٥ ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کراوە و دوای ئەویش تورکیا پلەی دووەمی هەیە کە ئێران بە بەهای ٤ ملیار و ٥٣٠ ملیۆن دۆلار کاڵای بۆ هەناردە کردووە. هەناردەکاریی ئێران بۆ ئیمارات، ئەفغانستان و پاکستان بەدوای یەکدا ٣.٨ ملیار دۆلار، ١.٥٣٩ ملیار دۆلار و ١.٠١٨ ملیار دۆلار بووە. سەبارەت بە هاوردەکاریی کاڵا و شتومەک لە وڵاتانی دراوسێ بۆ ئێران، موقەدەستی ئەوەی خستووەتەڕوو، ئیمارات، تورکیا، رووسیا، عێراق و عومان بەدوای یەکدا پێنج وڵاتی دراوسێن کە زیاترین کاڵا لەو وڵاتانەوە هەناردەی ئێران کراوە. بەڕێوەبەری گومرگی ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە ١٣ ملیار دۆلار کاڵا لە تورکیا لە ١٠ مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران کراوە. لە تورکیا چوار ملیار و ٢٣١ ملیۆن دۆلار، لە رووسیا ١ ملیار و ٣٢٩ ملیۆن دۆلار و لە عێراق ٩٢٠ ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی ئێران کراون.", "summary": "جێگری وەزیری ئابووریی ئێران و بەڕێوەبەری گومرگی ئەو وڵاتە ئامارەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی ئێران بۆ ١٥ وڵاتی دراوسێی بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/11022022", "category": "business", "summary_length": 130, "article_length": 1277, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 602}, {"article": "سەرۆکی چین کە وڵاتەکەی دووەم گەورەترین ئابووریی جیهانە و رووسیاش وەک دابینکاری سەرەکیی وزە بەشداریی لووتکەکە ناکەن. ئەو ٢٠ وڵاتە خاوەنی ٨٠ % ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆی جیهان و ٧٥ % ـی کۆی قەبارەی بازرگانی پێکدەهێنن. پچڕان و کێشەی زنجیرەی گواستنەوە کە کەرتی گواستنەوەی لە ماوەی رابردوو بەرەو ئیفلیجی برد، یەکێکە لە مژارەکان کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لووتکەی G ٢٠ باسی لێوە دەکات. کێشەی ئابووریی زۆر هەن کە کۆرۆنا بەدوای خۆیدا هێناونی، پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەشدارینەکردنی پووتین و شین جین پینگ، جۆ بایدن دەرفەتی ئەوەی هەبێت پێشەنگایەتی لووتکەکە بکات و ببێتە قسەکەری سەرەکی. دوای پاشەکشەیەکی بەرچاوی ئابووریی وڵاتانی G ٢٠ لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ دا، لە ساڵی ٢٠٢١ ئابووریی بەشێکیان گەشەی کردووە. بەشێوەیەکی گشتی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتانە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بە رێژەی ٠.٤ % گەشەی کردووە. گەشەی ئابووری ئەو وڵاتانە لە چارەکی چوارەمی ٢٠١٩ کە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنابوو لەگەڵ چارەکی دووەمی ٢٠٢١ گۆڕانکاری زۆری بەسەرداهاتوو، لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو بەشێک لەو وڵاتانە توانیویانە ئابوورییەکانیان بگەڕێننەوە پێش سەردەمی کۆرۆنا لەکاتێکدا بەشێکیان هێشتا گیرۆدەی سستیی ئابوورین.", "summary": "ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١ - ١٠ - ٢٠٢١ دووەم رۆژی کۆبوونەوەی وڵاتانی G ٢٠ لە رۆما بەڕێوەدەچێت. هەر ٢٠ گەورە ئابوورییەکەی جیهان باس لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم دۆخی ئابووری، زنجیرەی گواستنەوە لە کەرتی بازرگان، نرخی سووتەمەنی و وزە دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/31102021", "category": "business", "summary_length": 225, "article_length": 1089, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 513}, {"article": "بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"نرخی فرۆشتنی دۆلار نەگۆڕە و هیچ نیازێک بۆ گۆڕینی نییە، ئەوەشی باس دەکرێت راست نییە، چونکە ئەو نرخەی کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ دۆلار دیاریکرا بە پشتبەستن بە توێژینەوەی قووڵ و پێویستیی دۆخی ئابووری و دارایی دیاریکرا بۆ ئامانجەکانی سیاسەتی نەختینەیی\". بانکی ناوەندی راشیگەیاند: \"زیادکردنی فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانکەکەمان بەهۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانیمانە بۆ دابینکردنی دراو بۆ هەموو ئەو داواکارییە یاساییانەی پێشکێشمان دەکرێن، بۆیە لە ئەنجامی رێکارەکانی ئەم دواییەی بانکی ناوەندی و رێکارەکانی لە ئایندەدا نرخی دۆلار جێگیر دەبێتەوە\". بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: \"لێدوانەکان سەبارەت نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەوە بڵاودەکرێنەوە کە کەسانێک سوودمەندبن، چونکە بانکی ناوەندی ئامرازی پەیوەندیی تایبەت بە خۆی هەیە؛ کە سەرچاوەی زانیاریی فەرمین\". هاوکات ئیحسان یاسری، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"ئەو هەواڵەی کە لە زاری منەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەوەی کە گوایە بەهای راستەقینەی دینار بەرامبەر یەک دۆلار ٢٤٠٠ دینارە راست نییە و دروستکراوی سوپا ئەلیکترۆنییەکانە کە دووژمنی گەلی عێراقن و باشبوونی ئابووریی عێراق ناوێ\". ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق، دوێنێ پێنجشەممە لە راگەیێندراوێکدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاوکراونەتەوە کە گوایە عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق گوتوویەتی: \"بەهای راستەقینەی دیناری عێراقی بەرامبەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ٣٠٠ هەزار دینارە، ئەو جۆرە هەواڵە نابەرپرسانە کە بێ بنەمان ئامانجیان شڵەژاندنی دۆخی ئابوورییە؛ لەگەڵ سەرلێشێواندنی رای گشتی؛ بۆیە داوا دەکەین هەواڵ و زانیارییەکان لە رێگەی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی داراییەوە وەربگرن یان لە ماڵپەڕ و هەژماری فەرمیمان لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و تویتەر\". ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشرێت. بانکی ناوەندیی عێراق، لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بڕیاری دا، نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە ١١٨٠ دینارەوە بۆ ١٤٦٠ دینار زیاد بکات.", "summary": "بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، نرخی فرۆشتنی دۆلار نەگۆڕە و هیچ نیازێک بۆ گۆڕینی نییە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوەی باس دەکرێت سەبارەت بە نیازی گۆڕینی نرخی فرۆشتنی دۆلار راست نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/110620211", "category": "business", "summary_length": 174, "article_length": 1943, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 868}, {"article": "بەگوتەی ئابووریناسان، ئەو سزایانەی لەلایەن ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیاوە بەسەر بانک و کۆمپانیا رووسییەکاندا سەپێندراون کاریگەریی قووڵیان هەبووە لەسەر بازاڕە داراییەکانی مۆسکۆ و بەتێپەڕبوونی کات زیانی زیاتر بە ئابووریی وڵاتەکە دەگەیێنن. بەهۆی کۆکردنەوەی هێزی زیاتر لەلایەن پووتینەوە لە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و بیرکردنەوەی رۆژئاوا لە سزای زیاتر بەسەر مۆسکۆ، شرۆڤەکارانی بانکی گۆڵدمان ساکس دەڵێن، بانکەکە پێشبینیدەکات تێكڕای بەرهەمی نێوخۆیی رووسیا لەمساڵدا ٧ % پاشەکشەبکات، ئەوە لەکلاتێکدایە پێشتر بانکەکە پێشبینیی گەشەی ٢ % ـی کردبوو. لەلایەکی دیکەوە، بانکی جەی پی مۆرگان پێشبینیدەکات ئاستی هەناردەی رووسیا بە رێژەی ١٣ %، خواستی نێوخۆیی بە رێژەی ١٠ %، و ئاستی هاوردەش بە رێژەی ٣٠ % دابەزین بەخۆیانەوە ببینن. بەپێی خەمڵاندنەکان، ئابووریی رووسیا لە ساڵی رابردوودا گەشەی ٤.٥ % و، لە ساڵی ٢٠٢٠ ـیشدا پاشەکشەی نزیکەی ٣ % ـی بەخۆیەوە بینیوە.", "summary": "بەشێک لە ئابووریناسان پێشبینی دەکەن رووسیا تووشی سستییەکی ئابووریی قووڵتر ببێتەوە بەراورد بە سەردەمی کۆرۆنا، ئەوەش بەهۆی سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر ئەو وڵاتە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/040320223", "category": "business", "summary_length": 162, "article_length": 852, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 395}, {"article": "لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو ئەندامانی ئۆپێک پڵەس بەهۆی ناکۆییەکانی نێوان سعودیە و ئیمارات نەگەیشتنە رێککەوتن، ئیمارات داوا دەکات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی بۆ رۆژانە ٣.٨٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە ئەوەش بووەتە جێگەی ناڕەزایی سعودیە کە پێیوایە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت. بەگوێرەی هەندێ سەرچاوەی نێو رێکخراوی ئۆپێک، ئێستا هاودەنگییەک هەیە کە ئیمارات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی بۆ رۆژانە ٣.٦١ ملیۆن بەرمیل بەرزبکاتەوە، بەڵام دەبێت لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس بڕیاری لەسەر بدرێت. رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە سەرکردایەتیی سعودیە و هاوپەیمانەکانی بە سەرکردایەتیی رووسیا کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراون لە مانگی رابردوودا بڕیاربوو لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت رێکبکەون بەتایبەت، کە لەم ساڵدا بازاڕی نەوت سەقامگری بۆ گەڕاوەتەوە، بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بەهۆی ناکۆکی نێوان ئیمارات و سعودیە دواخرا. هەفتەی رابردوو بەهۆی ناکۆکی نێوان ئەو دوو وڵاتە و ئامارەکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا کە باسیان لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆگا نەوتییەکان و دابەزینی بەکاربردنی بەرهەمە سووتەمەنییەکان کرد، نرخی نەوت دابەزی بەشێوەیەک لە کۆتا رۆژی مامەڵە داراییەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە رێژەی ٠.٤٥ % دابەزی و نرخی یەک بەرمیل بە ٧٣.١٤ دۆلار دابەزی، هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساس بە ٠.٢٧ % دابەزی و نرخی بەرملێک نەوت بۆ ٧١.٤٦ دۆلار دابەزی. شرۆڤەکارانی بازاڕی کاپیتاڵ رایانگەیاند هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئەندامانی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیان سازش بکەن و بگەنە رێککەوتن بەتایبەت لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئیمارات، ئەو شرۆڤەکارانە پێیانوایە بەرهەمهێنەرانی دیکەش داوای ئەوە دەکەن بە هەمانشێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. مانگی نیسانی ساڵی رابردوو ئەندامانی ئۆپپێک پڵەس کە لە ٢٤ وڵات پێکدێن، رێککەوتن بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەیان بە تێکڕا رۆژانە ١٠ ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە. ئەو وڵاتانە قۆناخ بە قۆناخ بە گەڕانەوەی خواست بۆ نەوت ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزکردەوە و ئێستا رۆژانە ٥.٨ ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە.", "summary": "ئەمڕۆ وڵاتانی ئۆپێک پڵەس جارێکی دیکە بۆ بڕیاردان لە درێژکردنەوەی رێککەوتنی نێوانیان کۆدەبنەوە و هاودەنگییەکیش لەنێوان سعودیە ئیماراتدا هەیە کە رێکبکەون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/18072021", "category": "business", "summary_length": 152, "article_length": 1880, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 862}, {"article": "رێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کاتی بەشداریکردنی لە گفتوگۆی رۆژانە، لە تەلەڤزیۆنی رووداو کە رۆژان ئەبوبەکر پێشکەشی دەکات، لەبارەی پرسی دادگەی فیدراڵی و تێپەڕاندنی ئەو یاسایە لە پەرلەمان و بەستنەوەی بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، رایگەیاند: \"ناکۆکی لەسەر سێ ماددەی پرۆژەیاسای دادگەی باڵای فیدراڵی هەیە، تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر ئەو ناکۆکیانە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن\". بە گوتەی رێبوار هادی تاوەکو ئێستا لەسەر ئەو سێ ماددەیە لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، \"ئەوەی ئێمە وەکو کورد داوای دەکەین سەبارەت بە شێوازی دەنگدان لە هەموو ئەو کێشانەی کە دێتە بەردەم دادگای فیدراڵی و هەموو ئەو بڕیارانەی لە دادگای فیدراڵی دەردەچن، پێویستە دوو لەسەر سێ بێت، بەڵام ئەو کێشانەی کە هەرێم بەشێکە تێیدا، داوامانکردووە بە کۆی دەنگی ئەندامانی دادگای فیدراڵ بێت، ئەمەش یەکێکە لەو کێشانەی کە تاوەکو ئێستا رێککەوتنی لەسەر نەکراوە، لایەنەکانی دیکەش رای دیکەیان هەیە سەبارەت بەو بابەت، رای نێوەندیش هەیە لەنێوان ئێمەو لایەنەکانی دیکە، دانیشتنەکانیش بەردەوامن\". ئەو ماددانەی لە پرۆژەیاسای دادگەی باڵای فیدراڵی رێککەوتنی لەسەر نەکراوە ئەمانەن: پەیوەستە بە پێکهاتەی دادگەی فیدراڵی، کە چەند بابەتێک لەخۆدەگرێت، وەکو: ئایا دادگەی فیدراڵی لە کێ پێکدێت، لە چەند دادوەر و شارەزای شەرعی پێکدێت، لە چەند شارەزای یاسایی پێکدێت، ئایا لە کوێ دەنگدەدەن، دەنگدەدەن یان تەنیا راوێژ دەکەن، لە چ کات و بابەتێک قسە دەکەن، شارەزایانی شەرعیی ئیسلامی ئایا مافی راوێژیان هەیە یان دەتوانن دەنگیش بدەن، ئەگەر مافی دەنگدانیان هەیە لە کوێ مافی دەنگیان هەیە. تاوەکو ئێستا ئەمە یەکلایی نەبووەتەوە و کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەر لەسەر ئەو بابەتە بوو. بۆچوونی لایەنە شیعەکان ئەوەیە، دەبێت شارەزایانی شەرعی ئیسلامی لەگەڵ دادوەرەکان دەنگ بدەن و هەندێکی دیکەش دەڵێن: با ئەوانە تەنیا لەو بابەتانە دەنگبدەن کە پەیوەستن بە ماددەی ٢ ـی دەستوور کە تایبەتە بە بنەما چەسپاوەکانی ئیسلام. هەندێکی دیکەش دەڵێن: نەخێر با لە هەموو بابەتێکدا دەنگ بدەن. بۆچوونی کوردیش ئەوەیە، زیاتر راوێژکردن بێت، سووننەکانیش لەگەڵ ئەو بۆچوونەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە چارەسەری مامناوەند. پەیوەستە بەوەی کێ مافی دیاریکردنی ئەندامانی دادگەکەی هەیە، کێ دایاندەمەزرێنێت، هەندێک دەڵێن: ناوەکان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشنیاز دەکرێن و سەرۆککۆمار بۆچوون و دەنگیان لەسەر دەدات، هەندێکی دیکەش دەڵێن: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشنیازیان دەکات و پەرلەمان دەنگیان لەسەر دەدات، پاشان سەرۆککۆمار مەرسوومی کۆماریی بۆ دەردەکات. تایبەتە بە میکانیزمی بڕیاردان. بە چ شێوەیەک دادگەی فیدراڵی بڕیاردەدات، ئایا لە هەموو بابەتەکاندا بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ دەبێت یان زۆرینەی سادە. لایەنی کوردی بۆچوونی وایە لە هەموو کێشەکاندا پێویستە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ بێت، لە بەرامبەردا لایەنە شیعەکان دەڵێن: \"نەخێر با بە زۆرینەی سادە بێت\"، هەروەها لەبارەی ئەو کێشانەی کە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بەشێکن لە ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کورد داوای کۆدەنگی دەکات و شیعەکان دەڵێن \"نەخێر با لەو کێشانە دوو لەسەر سێ بێت\". بەپێی ماددەی ٩٢ ـی دەستووری عێراق، ئەو یاسایە یەکێکە لەو یاسایانەی کە پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە بۆ ئەوەی تێپەڕێندرێت، بۆیە رێبوار هادی دەڵێ: \"پێناچێت هیچ لایەنێک یان دوو لایەن بە یەکەوە بتوانن ئەو ژمارەیە لە پەرلەمان کۆبکەنەوە و دەنگی لەسەر بدەن، بۆیە تێپەڕاندنی زۆر قورسە، تاوەکو ئێستا لایەنەکان رێککەوتنیان لەسەر ئەو سێ ماددەیەی ماوە نەکردووە، پێش رێککەوتنیش کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکرێت، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆببینەوە، کەواتە ئەو دانیشتنەی بڕیاربوو ئەمڕۆ بۆ دەنگدان لەسەر ئەو سێ ماددەیەی دادگای فیدراڵی بکرێت یان دانیشتنەکە دوادەخرێت یان ئەو بڕگەیە لە کارنامەی دانیشتنەکە دەردەهێندرێت\". سەبارەت بە پرسی بەستنەوەی هەردوو پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی و پرۆژەیاسای بودجە، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێ: \"ئێمە قبووڵمان نەکردووە ئەو دوو پرۆژەیاسایە بە یەکەوە ببەسترێتەوە، چونکە بابەتی دادگای فیدراڵی زۆر لەوە گەورەتر وەک لەوەی کە ئێستا باسی لێوەدەکرێت، چارەنووسی ئەو هەرێمە و فیدراڵیەتی لە عێراق و هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق لەسەر ئەو بابەتە وەستاوە، واتە ناکرێت ئەوان وا لێی بڕوانن ئێمە سازش دەکەین لە پرسی دادگای فیدراڵی بەرامبەر بەوەی بودجە دوادەخەن یان بە شێوازێکی دیکە تێیدەپەڕێنن، بۆیە ئێمە نە سازش لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی دەکەین لە بەرامبەر بودجە، نە رازیش بووینە ئەو یاسایە پێشی یاساکەی دیکە تێپەڕێت\". لایەنە شیعەکان، لە نێویاندا، فراکسیۆنی سائیروونی سەر بە رەوتی سەدر پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجەیان بەستووەتە بە بە پەسندکردنی پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی عێراق، ئەمەش بۆ ناچارکردنی لایەنە سیاسییەکان بەوەی پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی پەسندبکەن و رێگە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لەمساڵدا کراوە بێت. دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە ٩ ئەندام پێکهاتووە؛ ٣ شیعە، ٢ کورد، ٢ سوننە و تورکمانێک و کریستیانێک، بەڵام ئێستا دوو ئەندامی دادگاکە نەماون، بۆیە دادگاکە ناتوانێت کۆببێتەوە و بڕیاربدات، چونکە بەپێی یاسای دادگاکە، دادگای فیدراڵ دەبێ بە ئامادەبوون و بەشداربوونی سەرۆک و هەموو ئەندامانی کۆببێتەوە و بڕیاربدات. بەپێی ماددەی ٩٣ ـی دەستووری عێراق، دادگای فیدراڵ ٨ ئەرکی سەرەکی هەیە، کە دیارترینیان پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کە بڕیارە هەڵبژاردنی ئەمساڵی لە ١٠ ـی ئۆکتۆبەری داهاتوودا بەڕێوەبچێت.", "summary": "سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر ئەو ماددانەی لە پرۆژەیاسای دادگەی باڵای فیدراڵی ماون نەگەیشتوونە رێککەوتن و دەشڵێ \"ئێمە نە سازش لەسەر پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی دەکەین لە بەرامبەر پرۆژەیاسای بودجە، نە رازیش بووینە ئەو یاسایە پێشی یاساکەی دیکە لە پەرلەمان تێپەڕێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/150320212", "category": "business", "summary_length": 325, "article_length": 4959, "summary_token_count": 152, "article_token_count": 2274}, {"article": "بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، کە واژۆی د. عەمار حەمید خەلەف، جێگری بانکی ناوەندی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەپێدراوەکان کراوە، بڕیاردرا بەوەی نابێت خالید ئەحمەد مەحمود ئەلشواقفە، کە ناوی دایکی تورکییە ساڵح - ە بەهیچ شێوەیەک لە کەرتی بانکی عێراقی کار بکات. بەپێی نووسراوەکە، رۆژی ٠٥ - ١٢ - ٢٠٢١ دەرچووە، بەڕێوەبەری بانکی ئەهلی: \"سەرپێچی گەورەی کردووە و پابەند نەبووە بە یاسا و رێکارەکان و گشتاندنەکانی ئەو بانکە\". هەروەها بانکەکە بووەتە \"ئۆفیسی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر\". بانکی ئەهلی عێراقی لە ساڵی ١٩٩٥ وەک کۆمپانیایەکی پشکداری گشتی لە کەرتی تایبەت دامەزراوە. وەک لە ماڵپەری ئەو بانکەدا ئاماژەی بۆ کراوە سەرمایەی بانکەکە لە کاتی دامەزراندنیەوە ٤٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی بووە، بۆ ٢٥٠ ملیار دیناری عێراقی زیادیکردووە لە ساڵی ٢٠١٣. ساڵی ٢٠٠٥ کەپیتەڵ بانکی ئوردن ٦١.٨٥ % ی پشکەکانی بانکی ئەهلی عێراقی کڕیوە. ئەو بانکە ئێستا ١٨ لقی لە شارەکانی عێراقدا هەیە.", "summary": "بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن لەگەڵ خالید ئەحمەد شواقفە، بەڕێوەبەری بانکی ئەهلیی عێراقی قەدەخە بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/081220212", "category": "business", "summary_length": 111, "article_length": 886, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 419}, {"article": "بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٢ - ١ - ٢٠٢٢ نرخی نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە ٨١ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بەڵام رۆژی پێنجشەممە ١٣ - ١ - ٢٠٢٢ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نەوتی سووکی تێکساسیش بە ٨٢ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. سەرەڕای ئەوەش ئامارەکانی پەیوەست بە کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی یەدەکگراوی ئەمریکا پێشانی دەدەن خواست بۆ نەوتی خاو کەمترە لە ئاستی چاوەڕوانییەکان. بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا قەبارەی نەوتی کۆگاکرا لەو وڵاتە ١.١ ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوو کەمیکردووە، لە کاتێکدا پێشبینیدەکرا قەبارەی نەوتی کۆگاکراو ١.٩ ملیۆن بەرمیل کەمبکات. لەگەڵ ئەوەشدا داتاکانی کارگڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لە ساڵی ٢٠٢٢ بەبڕی رۆژانە ٨٤٠ هەزار بەرمیل زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو. پێشتر کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت لەمساڵدا ٧٠٠ هەزار بەرمیل زیاد دەکات. نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ١٨٢٦ دۆلارە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لە رۆژی پێنجشەممەدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکان زیاتر بەرزبووەوە هەر ئۆنسەیەک بە ١٨٢٦ دۆلارە هەروەها نرخی زیو بە ٢٣.١٨ دۆلارە. ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ١٨١٨ دۆلار بوو. دابەزینی بەهای دۆلار بە شێوازی نەریتی دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکانی وەک زێڕ و نەوت. نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان: ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار و ١٧٥ دیناری عێراقی یۆرۆ - دۆلار ١.١٤٧ EUR / USD پاوەند - دۆلار ١.٣٧١ GBP / USD دۆلار - یەن ١١٤.٥٨٥ USD / JPY دۆلار - لیرە ١٣.٣٣ USD / TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) ٢٧ هەزار و ٩٠٠ تمەن USD / IRR نرخی زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٣٢ هەزار دینارە نرخی زێڕی عەیار ٢٢ بە ٣٩٧ هەزار دینارە نرخی زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٨٠ هەزار دینارە نرخی زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٢٥ هەزار دینارە", "summary": "بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە و گەیشتە سەرووی ٨٥ دۆلار. هەروەها نرخی زێڕیش بەراورد بە رۆژی چوارشەممە زیاتر بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە ١٨٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/business/13012022", "category": "business", "summary_length": 214, "article_length": 1747, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 850}, {"article": "باڵیۆزخانەی ئەمریکا نیگەرانیی خۆی بەرامبەر کوشتن و برینداربوونی خەڵک لە ئەنجامی دروستبوونی گرژییەکانی ناسریە دەردەبڕێت و ئاماژە بەوە دەکات، \"هانی هەنگاوە گرنگەکانی حکومەتی عێراق بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی دۆخی ناسریە و لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەوانەی بەرپرسن لەو تووندوتیژییانە دەدات\". پاش نزیکەی هەفتەیەک لە گرژی و پێکدادانی نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، کە بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کوژرانی ٥ خۆپێشاندەر و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەسی لێکەوتەوە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناچار یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپێشاندەرانی ناسرییەی جێبەجێکرد، ئەویش گۆڕینی پارێزگاری زیقار بوو، بەڵام خۆپێشاندەرانی ناسریە عەبدولغەنی ئەسەدی، پارێزگاری نوێی زیقاریش رەتدەکەنەوە.", "summary": "باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار بڵاوکردەوە و دەڵێت \"لە نزیکەوە ئاگاداری تووندوتیژییەکانی ئەم دواییەی ناسریەین، کە بەهۆیەوە بەشێوەیەکی تراژیدی ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژراون و سەتانی دیکە برینداربوون\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/010320213", "category": "iraq", "summary_length": 281, "article_length": 778, "summary_token_count": 124, "article_token_count": 343}, {"article": "وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، سێ هەزار و ٦٨٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە. لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ٨٠ % ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا چاکبوونەتەوە. وەزارەتی تەندرووستی ئەوەی خسیووەتەڕوو کە ٥٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە مردوون. تاوەکو ئێستا لە عێراقدا ٣٢٧ هەزار و ٥٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٢٦١ هەزار و ٧٥٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٦٨٢ تووشبوویش مردوون.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چوار هەزار و ٧٢٤ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، بەوەیش کۆی گشتیی تووشبووانی تۆمارکراو گەیشتە ٣٢٧ هەزار و ٥٨٠ کەس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220920201", "category": "iraq", "summary_length": 220, "article_length": 431, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 215}, {"article": "پاپا فرانسیس ئاماژەی بەوە کرد، ئایین دەبێت لە خزمەتی ئاشتی و برایەتیدا بێت، نابێت ناوی خودا بەکاربهێندرێت بۆ کوشتن و تیرۆر. ئەو گوتیشی \"هاتووم ئاشتیم لەگەڵ خۆمدا هێناوە و زۆر جار نوێژمان لەپێناو ئاشتی بۆ عێراق کردووە\". داوای لە بەرپرسانی عێراقیش کرد، بەرژەوەندییە تایبەتییەکان وەلابنێن و هەڵگرتنی چەک سنووردار بکەن، داواکەی بۆ سنووردارکردنی چەک بۆ هەموو جیهان بوو. لە باسی یەکێکی دیکە لە کێشەکانی عێراق کە هەژاری و برسێتییە، پاپا گوتی، \"لەکاتێکدا هەژاری و برسێتی بڵاوبووەتەوە، هەست بەو بەرپرسیاریێەتییە دەکەم لەسەر شانمانە بۆ هاوکاریکردنی کەسانی هەژار و بێکار\". لەبارەی گەندەڵیش کە هۆکارێکی سەرەکیی زیادبوونی هەژاری و دابەشکارییە لە عێراق، پاپا فرانسیس گوتی، پێویستە سیاسەتمەداران لەبەردەم گەندەڵی و قۆستنەوەی دەسەڵات بووەستنەوە. لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، پاپا ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت کارێک بکرێت کەس هەست بەوە نەکات هاووڵاتیی پلە دووە. لە دەستپێکی قسەکانیشیدا سڵاوی بۆ موسڵمانان نارد و گوتی، \"هاتووم هانیان بدەم بۆ بەردەوامی لەسەر بڕواداریان و خۆشەویستی لەنێو کۆمەڵگەیەکی سڤیلدا، سڵاو بۆ ئەندامامی کەنیسەکانی دیکە، هەروەها گرووپە مەسیحییەکانی کەنیسەکانی دیکە، سڵاو بۆ ئیماندارانی مسوڵمان دەنێرم، هەروەها شوێنکەوتووانی هەموو ئایینیەکان، داواکارم خوای گەورە پێکەوە رێگەمان بدات وەکو خوشک و برا راستی پارێزی هەموو ئاینیەکان کە بریتییە لە ئاشتی. \" هاوکات بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق گوتارێکی پێشکێشکرد و ئاماژەی بەوە کرد، \"عێراقییەکان بەهۆی ئێوەوە هەست بە شانازی دەکەن، کە وەکو میوانێکی خۆشەویست و میهرەبان لەنێویاندا ئامادەیت، وێڕای هەموو ئەو پێشیازانەی کە بۆ دواخستنی گەشتەکەت پێتاندران، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە جیهان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە پێیدا دەرباز دەبێ، هەروەها وێرای ئەو دۆخە سەخت و ئاڵنگارییانەی کە وڵاتە بریندارەکەمانی پێدا تێدەپەڕێت\". پاپا فرانسیس لەبارەی کوردانی ئێزدی گوتی، \"لەناو ئەو هەمووانەدا کە ئازاری زۆریان چەشت، بیرم لای ئێزدییەکانە کە قوربانییەکی بێتاوانی کاری وەحشیگەرانەی بێ بەزەییانە بوون. ئەوان چەوسێندرانەوە و کوژران لەبەر ئایینەکەیان و لە هەمانکاتیشدا ناسنامە و مانەوەیان لە ژیاندا خرایە مەترسییەوە\". لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، پاپا فرانسیس باسی لەوە کرد، \"ئایین، بە سرووشتی خۆی، دەبێت لە خزمەتی ئاشتی و برایەتییدا بێت. ناکرێت ناوی خودا بۆ رەوایەتییدان بە کوشتن، دوورخستنەوەی خەڵک، تیرۆر و چەوساندنەوە بەکاربهێندرێت\". لەبارەی دۆخی عێراقیش رایگەیاند، \"لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا، عێراق بەدەست کاریگەرییە زۆر خراپەکانی شەڕ، تیرۆریزم و پێکدادانە تائیفییەکانەوە زۆری چەشتووە. زۆرجار ئەو شەڕ و پێکدادان و تیرۆریزمە بەجۆرێک بووە کە دەرفەتی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی لەنێوان گرووپە ئایینی و ئیتنییە جیاوازەکان، کولتوور و ئایدیا جیاوازەکان نەهێشتوەتەوە. هەموو ئەوەش مەرگ، وێرانکاری و کاولکاری لەگەڵ خۆی هێناوە\".", "summary": "لە بەغدا بە ئامادەبوونی، سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان، پێشوازی لە پاپا فرانسیس کرا. پاپا گوتارێکی پێشکێشکرد و ئاماژەی بە ئەو نەهامەتییانە کرد کە بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتوون ئەو گوتی بەهۆی \"ئایین و شووناسیانەوە بووە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/0503202110", "category": "iraq", "summary_length": 231, "article_length": 2542, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 1119}, {"article": "ئەمڕۆ هەینی، ١٨ی ئاداری ٢٠٢٢، موحسین سەعدون، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی عێراق تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند؛ بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٢٤ی ئادار، دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیار لەو سکاڵایەی سێ پەرلەمانتاری پارتی بدات، لەبارەی کەیسی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە مەرسومی کۆماری و لێخۆشبوونی تایبەت لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە\". موحسین سەعدون گوتی: \"ئەوەی بەرهەم ساڵح وەکو سەرۆککۆمار کردوویەتی پێشێلکاریی دەسەڵاتەکانییەتی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بازرگانێکی ئازادکردووە، کە دادگە بڕیاری لەسەر داوە، ئەو لێخۆشبوونە لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمارە\". ئەندامەکەی شاندی دانوستاندنکاری پارتی پێیوایە ئەگەری زۆرە دادگە لە بەرژەوەندیی سکاڵاکەی پەرلەمانتارەکانی پارتی بڕیار بدات و گوتی: \"ئەگەری هەیە بەرهەم ساڵح لە رکابەرایەتی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار دووربخرێتەوە\". بەهۆی کەیسی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرەوە لەلایەن بەرهەم ساڵح، هەر سێ پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران (ڤیان سەبری، رێبوار هادی و شێروان دووبەردانی)، لەدادگەی باڵای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمارکرد و بە پێشێلکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار تۆمەتباریان کردووە. رۆژی دووشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ سەرۆککۆماری عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو پرسە کە لە سەرۆکایەتیی کۆمار پێکهێنرا، بڕیاریدا هەردوو مەرسومی کۆماریی ژمارە ١ و ٢ی تایبەت بە داواکردنی ئازادکردنی لوئەی جەواد یاسری، کوڕی پارێزگاری پێشووتری نەجەف بکشێنێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو. بەپێی مەرسومی کۆماریی ژمارە یەک، بەرهەم ساڵح بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ تاوانبار جەواد لوئەی یاسری دەرکردووە، کە دادگەی کەرخ لە ساڵی ٢٠١٨ سزای داوە و لە مەرسوومەکەدا هاتووە پێویستە وەزیری داد لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێی بکات، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رووداو. ئەو تاوانبارە بۆ دەرەوەی عێراق هەڵاتووە و تاوەکو ئێستاش دەستگیرنەکراوە. جەواد لوئەی یاسری، کوڕی پارێزگاری پێشووتری نەجەف، لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا، لەکاتی دەستگیرکردنی خۆی و دوو کەسی دیکە ٥ کیلۆ و ٦٠٠ گرام ماددەی هۆشبەریان پێبوو لەگەڵ دەمانچەیەک و ٧٠٠٠ حەبی هۆشبەر، لە ١٠ ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ د. بەرهەم ساڵح بە مەرسومێکی کۆماری بڕیاری لێبووردنی تایبەتی بۆ جەواد و ھاوڕێکانی دەرکرد، ئەو کارەی سەرۆککۆمار کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا زۆربەی لایەنە سیاسییەکان سەرکۆنەی بڕیارەکەیان کرد. دوای رووداوەکە، پارێزەرێک بەناوی ئەحمەد ئەلشەھید، سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران تۆمارکرد و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت بە پشتبەستن بە ماددەی ١٠٤ی یاسای سزادانی عێراقی و بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پلە و پۆستیان لە دادگەی کەرخ لە بەغدا سکاڵاکەی تۆمارکردووە و گوتەکانی لێ وەرگیراوە.", "summary": "رۆژی ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٢ دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لە سکاڵای سێ پەرلەمانتاری پارتی دەدات، کە لەدژی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق تۆماریان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/180320223", "category": "iraq", "summary_length": 163, "article_length": 2592, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 1174}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ماکرۆن بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، \"چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاژێرێکیش لە بەغدا دەمێنێتەوە\". ماکرۆن چەند کاژێرێک لە عێراق دەمێنێتەوە. بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەنێو خاکی عێراق و سنووربەزاندنی سوپای تورکیا بێت کە بەم دواییانە چەند جارێک بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. پێش دیدارەکەی لەگەڵ ماکرۆن ئەمڕۆ لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش کۆدەبێتەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر ١١: ٠٠ دەگاتە بەغدا. ئەو دیدارانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق پێش کاتی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق دەبێت، دوای گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق. لە بەغدا سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەروەری عێراق و پەیوەندی هەولێر و بەغدا و چارەنووسی داعشە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکان، ئەو پرسانەن کە ماکرۆن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی دەکات.", "summary": "ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بڵاویکردەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغدا، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رووداو هێشتا نەگەیشتووە، بەگەیشتنیشی بە جیا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/02092020", "category": "iraq", "summary_length": 237, "article_length": 1467, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 644}, {"article": "قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند \"عێراق نزیک دەبێتەوە لە ھەڵبژاردن ئەمەش مافێکی نیشتمانییە و حکومەت ھەموو پێداویستییەکانی ئامادە کردووە و کۆمیسیۆن ئامادەیی خۆی نیشانداوە، بۆیە ئەم ھەلە دەقۆزمەوە و داوا لە گەلی عێراق دەکەم بە سەرجەم پێکهاتەکانەوە بەشدارێکی جیدی بن لەم ھەڵبژاردنە. \" ھەرچەند دەزگای دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان بانگهێشتی ئەم پێشانگەیە نەکرابوو، بەڵام گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق باس لە پەیوەندی و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکات. سەباح نوعمان، گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە رووداوی راگەیاند \"لەم ساڵە پەیوەندیمان زۆر پتە و بوو لەگەڵ برایانمان لە ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر لە ھەولێر و سلێمانی و لەگەڵ ئاسایش، بەیەکەوە لە سنوورەکانی نێوان کوردستان و ناوەند ئۆپەراسیۆنمان ئەنجام داوە. \" یەکێک لە گرنگترین بابەتی پێشانگەکە پاراستنی سۆشیاڵمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لە ھێرشی تەکنەلۆژیا، حکومەتی عێراق بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری و گێچەڵەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردن گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای جدار ناری کردووە کە تایبەتە بە پاراستنی سۆشیاڵمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. عەمار محەممەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جدار ناری بە رووداوی راگەیاند \"لە راستیدا ھاوئاھەنگیمان لەگەڵ حکومەت ھەیە لەڕێگەی وەزارەتەکانی پەیوەندیدار وەک وەزارەتی پەیوەندییەکان و وەزارەتی ناوخۆ کە ھەلیان بۆ رەخساندین بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەڕێگەی کۆڕ و چاوپێکەوتنی راستەوخۆ. \" گرنگترین وڵاتانی بەشداربوو لە پێشانگەی کەلوپەلی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بریتین لە: چین، فەرەنسا، تورکیا، بولگاریا، کازاخستان پاکستان و ئەمریکا، ئەم پێشانگەیە تاوەکو ١٤ی مانگ بەردەوام دەبێت.", "summary": "لە بەغدا پێشانگەی کەلوپەلی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرایەوە، ٥٢ کۆمپانیای نێوخۆیی عەرەبی و بیانی لە ١٥ وڵاتەوە دەستیان بەنیشاندانی کەلوپەلەکانیان کرد. راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دڵنیایی دەداتە خەڵک کەوا ھەموو ئامادەکارییە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان بۆ رۆژی ھەڵبژاردن کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/110920211", "category": "iraq", "summary_length": 273, "article_length": 1537, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 696}, {"article": "دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧.٤.٢٠٢٢ لە نوێترین پێشبینیدا سەبارەت بە کەشوهەوا رایگەیاند: \"ئێوارەی رۆژی سێشەممە ١٩ - ٠٤ - ٢٠٢٢ با لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشووری عێراق لە باشوورەوە بەرەو رۆژهەڵات هەڵدەکات و خێراییەکەی دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا؛ ئەوەش دەبێتە هۆی خۆڵبارین لەو ناوچانە؛ بۆیە مەودای بینین لەگەڵ دەستپێکردنی خۆڵبارینەکە کەمدەبێتەوە بۆ ٢ تاوەکو ٤ کیلۆمەتر\". دەستەکە پێشبینی دەکات کە \"رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئەم مانگە با لە باکوورەوە بەرەو رۆژئاوای عێراق بە خێرایی ٢٠ تاوەکو ٣٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا هەڵبکات و خۆڵبارین ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشووری عێراق بگرێتەوە\". کەشناسیی عێراق دەشڵێ: \"رۆژی چوارشەممە، مەودای بینین لەگەڵ دەستپێکردنی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە و دەگاتە ٤ تاوەکو ٦ کیلۆمەتر، بەڵام رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو خۆڵبارین لە عێراق نامێنێت. \" هاوکات عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوا لە جیهان و کەمی بارانبارین و ئەو بە بیابانبوونەوەی عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ دیاردەی خوێواویبوونی زیاتری خاکی عێراق، هەروەها وشکەساڵی و نەبوونی پشتێنەی سەوز بەدەوری شارەکانی عێراق وایکردووە خۆڵبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر پێشبینیکراو و چاوەڕوانکراو بێت؛ جگە لەوە، هاوینی ئەمساڵ گەرمتر دەبێت و عێراق زیاتر لە ژێر کاریگەریی نزم و بەرزە پاڵەپەستۆکان و بارستە هەواییەکان دەبێت. \"", "summary": "دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند لە رۆژی سێشەممەوە خۆڵبارین لە عێراق دەستپێدەکاتەوە و بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر بەردەوام دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/17042022", "category": "iraq", "summary_length": 141, "article_length": 1354, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 625}, {"article": "ئاژانسی یونیسێف، کە تایبەتە بە کاروباری منداڵان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هەنگاوی پێویست لە ئاست گۆڕانی کەشوهەوادا بنێت تاوەکو داهاتووی منداڵانی ئەو وڵاتە بپارێزێت. یونیسێف لە توویتەر نووسیویەتی: \"داوای گرتنەبەری رێکاری بەپەلە دەکەین تاوەکو کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق چارەسەر بکرێت\". یونیسێف هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ٢٦ مین کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کەشوهەوا لە گلاسکۆی سکۆتلاند، راگەیێندراوێكی تایبەت بە بارودۆخی منداڵانی عێراق بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، منداڵان و گەنجان لە عێراق زۆرترین توێژی ئەو وڵاتەن، کە بەر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کەوتوون بەتایبەتی هەڕەشەکانی کەمیی ئاو، کە هەڕەشە لە تەندروستی، پەروەردە و توانا بەرگرییەکانی جەستەیان دەکات، کە دواجار رێگە خۆشدەکات بۆ تووشبوونیان بە نەخۆشییە کوشندەکان. یونیسێف داوای گرتنەبەری رێکاری بەپەلە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاو و کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵ و گەنجانی عێراق. یونیسێف دەڵێت بەگوێرەی راپۆرتی مانگی ئابی ئەمساڵیان عێراق لەچوارچێوەی سەرچاوەکانی ئاودا دەکەوێتە ریزی ٤٢ مین وڵاتانی جیهان، کە لە خراپترین بارودۆخدایە و بەگوێرەی پێشبینییەکانیش لەنێوان ساڵانی ٢٠٣٠ تاوەکو ٢٠٤٠، قەیرانی ئاو لە عێراق زۆرترین و خراپترین کاریگەری لەسەر منداڵان دەبێت. یونیسێف لە دەقی راگەیێندراوەکەیدا داوای گرتنەبەری رێکاری پێویست و بەپەلەی بۆ هەموو تاکێكی کوڕ و کچی عێراق کرد تاوەکو دەرفەتی داهاتوویەکی باشتریان هەبێت، دوور لە هەر رێگری و بەربەستێك کە گۆڕانی کەشوهەوا دروستی دەکات. یونیسێف پێیوایە بەشداریکردنی شاندی عێراق لە ٢٦ مین کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کەشوهەوا لە گلاسکۆ بۆ ئەوان هەنگاوێکی هاندەرانەیە و پشتگیری لە سەرجەم ئەو هەنگاو و رێکارانە دەکات، کە لە کۆنفڕانسەکە دەگیرێنەبەر تاوەکو لە رێگەیانەوە رووبەڕووی هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە، کە بەرۆکی عێراقیان گرتووە.", "summary": "ئاژانسی یونیسێف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات رێکاری بەپەلە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بگرێتەبەر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/02112021", "category": "iraq", "summary_length": 131, "article_length": 1674, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 735}, {"article": "محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند \"عێراق پێویستی بە گەڕانە بەدوای سەرچاوەی ئابووریی دیكە و بەهێزكردنی دەسەڵاتی یاسا لە دەروازە سنوورییەكان و رێگرتن لە قاچاخچێتی، ئەمەش جگە لە زیادكردنی داهاتی نانەوتی، كردنەوەی هەلی وەبەرهێنانی راستەقینە بۆ دابینكردنی كار بۆ بێكاران و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان\". هەروەها سەرۆكی پەرلەمان دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران رەتدەكاتەوە و دەڵێت \"لەژێر دروشمی چاكسازیی ئابووری، مووچەی فەرمانبەران كراوەتە ئامانجی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق\". حەلبووسی دەشڵێت \"دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بە كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان، نەهێشتنی فەرمانبەرانی بندیوار و دوو مووچە دەكرێت\". ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی دووشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢١ ـی پەسندکرد، دیارترینی بڕگەکانی پرۆژەیاساکە بریتین لە \"بڕینی ٤٠ % ـی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، بڕینی ٣٠ % ـی مووچەی وەزیرەکان و پەرلەمانتارەکان، بڕینی بڕێکی مووچەی فەرمانبەرانی پلەدار\". دوای پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ چەند وەزیرێکی کابینەکەی رایگەیاند \"پێشوەخت رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢١ لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردە باڵاکانی هەموو لایەنە سیاسییەکان خراوەتەڕوو، زۆرینەی ئەو سەرکردانەش پەسندیان کردووە، کەچی ئێستا رەخنەی لێدەگرن\".", "summary": "سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران هێڵی سوورە، هاوكات چەند پێشنیازێكیشی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی خستەڕوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/241220208", "category": "iraq", "summary_length": 142, "article_length": 1313, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 598}, {"article": "کاتێک لە حوزەیرانی رابردوودا، هاشمی تیرۆرکرا، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: \"خەوناچێتە چاوی عێراق، تاوەکو بکوژانی هیشام هاشمی نەبرێنە بەردەمی دادگا\"، بەڵام پاش سەد رۆژ لە تیرۆرەکە و لە قسەکانی کازمی، هێشتا کەس لەسەر ئەو تاوانە دەستگیرنەکراوە. موهەنەد غزی، پسپۆر لە کۆمەڵە چەکدارییەکاندا، دەڵێ \"حکومەت توانای لێکۆڵینەوە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خۆی نییە لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژەکانی هیشام و سەرجەم چالاکڤانانی دیکە، ئەو ناتوانێ هێرشە مووشەکییەکانی سەر دیبلۆماتکاران رابگرێت، تەنانەت ناتوانێت بچێتە ناو ماڵی سەرۆک عەشیرەتێکیشەوە\". غزی ئاماژەی بە رووداوی هەوڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی شێخی عەشیرەتێکی پارێزگای ناسڕیەی باشووری عێراقداوە کە، وەک ئەو دەڵێ: \"بووە هۆی تەنگژەیەکی ئابڕووبەر بۆ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و دەزگای دژە تیرۆری وڵاتەکە\". ئەو زیاتر دەڵێ: \"ئەو حکومەتەی کازمی سەرۆکایەتی دەکات، بێدەسەڵاتە لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێزانەی لە دەوڵەت بەهێزترن، بەشێوەیەک هەوڵی دەستگیرکردنی مووشەک تەقێنەکان، خەریکبوو ببێتە هۆی رووخانی دەوڵەت\". دەستگیرکردنی ' شانەی کاتیۆشا ' وەک ئەوەی هاشمی ناوی نابوو، نمایشێکی چەکداریی میلیشیاکانی ' حیزبوڵڵا ' ی لە نزیک بارەگای حکومەت لە ناوچەی سەوز بەدواداهات، دواتر هەڵچوونەکان زیاتر بەرەوسەرچوون، بەرلەوەی ئازادکردنی ئەندامە گیراوەکانی حیزبوڵڵا، کە بەبەشداریکردن لە ' شانەی کاتیۆشا ' کان تۆمەتبارکرابوون، لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ بکرێت. ماوەیەکی کەم پاش ئازادکردنی کاتیۆشا تەقێنەکان، هاشمی کوژرا، ئەوە وەک تۆڵەی ئەو میلیشیایانە لە حکومەتەکەی کازمی لێکدرایەوە، کە پێشتر پشتی بە ' ئامۆژگارییەکانی هاشمی ' دەبەست کە راوێژی ئاسایشی پێشکێشی سەرۆکوەزیران دەکرد. لە دوای کوشتنی هاشمییەوە، تەحسین ئوسامە، چالاکڤانی بەسڕایی تیرۆرکرا، دواتر دکتۆرە ریهام یەعقوب رووبەڕووی هەمان چارەنووسکرایەوە و چوار چالاکڤانی دیکە لە نێو بەسڕەدا، لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاریان بوو. رێکخراوی ' هیومان رایتس وۆچ ' لە کۆتایی ئابی رابردوودا گوتی، ئەو چالاکڤانانەی لە بەسڕەی باشووری عێراق تیرۆرکران، پەیوەندییان بەگرووپێکی گەنجانەوە هەبوو، کە خۆیان بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتووی وڵاتەکە، ئامادە دەکرد. لەدوای تیرۆرکردنی ریهام، کازمی سەردانی ماڵباتەکەی کرد و بەڵێنی دا بکوژەکانی بباتە بەردەم دادگا، چەندیش کارەکە دوا بکەوێت. سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی، بە رایگەیاندووە، \"ناسنامەی بکوژانی هاشمی و هەموو چالاکڤانەکانی دیکە لای دەزگا ئەمنییەکان روونە، بەڵام کەس نایەوێت سەرکێشی بکات و پەلکێشیان بکات بۆ بەردەم دادگا\". سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە: \"بکوژەکان کۆمەڵەی رێکخراون، لێکۆڵینەوەکانیش گومانی تاوان یان کەسییان لە رووداوی کوشتنەکان دوورخستووەتەوە، ئێمە دەزانین هیشام و ئەوانی دیکەش بەهۆی هەڵویستە سیاسییەکانیانەوە کراونەتە ئامانج\". حوسێن عەلاوی، مامۆستای ئاسایشی نەتەوەیی لە زانکۆی ' نەهرەین ' دەڵێ، حکومەتی عێراق تائێستا کار لە کۆکردنەوەی هەموو بەڵگەکان دەکات، لە ئاماژەدا بەهەوڵە هەواڵگرییە بەردەوامەکان، بۆ بەدواداچوونی ئاسەواری \"ئەو تاوانبارانەی هاشمییان تیرۆر کرد\". عەلاوی دەڵێت: \"ئەوە دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی دۆسێی تایبەت بە رووداوەکە و قوربانییانی خۆپێشاندانەکان و هێزە ئاسایشییەکان، کە لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ و رۆژانی دواتردا تیرۆرکران\". مستەفا ناسڕ، رۆژنامەڤانی عێراقی، دەڵێ هەموو لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، بەتایبەت لیژنەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانەکان لە عێراق، زۆرینەی کات بە ' ئەنجامی مەترسیدار ' دەگەن. ناسڕ پێیوایە، ئاشکرانەکردنی ئەنجامەکان تائێستا، \"ئاماژەیە بۆ مەترسییەکی گەورە کە لێکۆڵینەوەکان پێیگەیشتووە و حکومەتی ناچارکردووە خۆی لە ئاشکراکردنی ناوی تاوانکارەکان بەدوور بگرێت\". بەبڕوای ئەحمەد حوسێن، رۆژنامەڤان و بەرپرسی یەکێک لە ئاژانسە ناوخۆییەکانی عێراق \"دەسەڵاتداراتی ئاسایش بۆچوونی تەواو و زانیاری روونیان لەسەر ئەنجامدەرانی تاوانەکە هەیە، بەڵام توانای ئەوەیان نییە ناسنامەی بکوژەکان رابگەیەنن، چ جای راوەدوونان و دەستگیرکردنیان، لەبەرئەوەی ئەنجامدەرەکان، خاوەن دەسەڵاتی زۆرن\".", "summary": "بەر لە ١٠٠ رۆژ، لە نێوجەرگەی بەغدای پایتەختی عێراق، هیشام هاشمی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و تیرۆرکرا. سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، ئاشکرایانکردووە حکومەت ئەنجامدەرانی ئەو کارەی بۆ ئاشکرا بووە، بەڵام توانای گرتنی کەسەکانی نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/141020202", "category": "iraq", "summary_length": 277, "article_length": 3547, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 1591}, {"article": "ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ - ٢ - ٢٠٢٢ لەمیانی بەشداریکردنی لە بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر ٠٨: ٠٠ ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە شاهۆ ئەمین پێشکێشی دەکات، لەبارەی بژاردەکانی بەردەم پارتی لە ئەگەر ئەوەی دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیاری کردنەوەی دەرگەی خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بە نایاسایی ئەژمار بکات، رایگەیاند: \"هیوادارین ئەمجارە دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی دەستووری بدات. \" پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ - ٠٢ - ٢٠٢٢ ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی راگەیاند کە ٣٣ بەربژێرن و دەشڵێت، چوار بەربژێر کە بەمدواییانە داوایان پێشکێش کردبوو، کشاونەتەوە، دوو بەربژێریش بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی زانکۆوە رەتکراونەتەوە. ڤیان سەبری گوتی: \"هیوادارین دادگەی فیدراڵیی عێراق خوێندنەوە بۆ ئەو بابەتە بکات و مۆرکێکی سیاسی پێوە نەبێت، چونکە لە دەستووردا باسی ئەو بڕگەیە نەکراوە، بڕگەیەکی دەستووری نییە بڵێت دوای ئەوەی ئەگەر دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار نەکرا، نابێت جارێکی دیکە دەرگەی خۆ بەربژێرکردن بکرێتەوە. \" حەوی بەربژێر لەوانە کوردن کە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق ناوەکانیانی بڵاوکردنەوە، ئەوانیش هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد خالید، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، رێبوار ئەوڕەحمان وەستا ساڵح، ئومێد عەبدولسەلام قادر، رزگار محەممەد ئەمین، خالید سدیق عەزیز، لەتیف محەممەد جەمال رەشید و کەمال عەزیز محەممەد رەحیم قیتولی. بەگوتەی ڤیان سەبری، بڕیاری کردنەوەی دەرگەی خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بڕیارێکە پەیوەست بە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران؛ ئەوە کاری ئەوانە وەکو وەرگرتنی ناوی بەربژێرەکان و راگەیاندنی ناوەکان، تەنانەت ئەگەر تانەیەکیش هەبێت پاشان دادگەی فیدراڵی یەکلای دەکاتەوە. لەبارەی وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: \"ئەمڕۆ وەکو سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەیەکمان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەبوو، بڕیارە لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەو دانیشتنە بکرێت. \"", "summary": "سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیاری کردنەوەی دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیارێکە پەیوەست بە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و بڕگەیەکی دەستووری نییە رێگری لەو هەنگاوە بکات، هیواش دەخوازێت دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەمجارە، \"بڕیارێکی دەستووری بدات و خوێندنەوەی وردی بۆ بکات و مۆرکی سیاسی پێوە نەبێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220220229", "category": "iraq", "summary_length": 367, "article_length": 1804, "summary_token_count": 164, "article_token_count": 844}, {"article": "عەمید فوئاد کەریم، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای زیقار بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە قەزای غەرافی باکووری پارێزگای زیقار، ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو، دوای ئەوەی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروست بووە، گەنجێک باوکی خۆی سووتاندووە. گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای زیقار گوتی: \"گەنجەکە سەرخۆش بووە، کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵەوە لەگەڵ باوکی بووەتە دەمەقاڵێیان و بەنزینی بە باوکیدا کردووە و سووتاندوویەتی\". گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای زیقار ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی سەختی سووتانەکەیەوە، پیاوەکە گیانی لەدەستداوە، کوڕەکەشی دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەی داناوە، گوایە لە کاتی رووداوەکە ئاگای لە خۆی نەبووە و سەرخۆش بووە.", "summary": "لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، گەنجێک باوکی خۆی دەسووتێنێت و دواتر پۆلیس گەنجەکە دەستگیردەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/251020213", "category": "iraq", "summary_length": 98, "article_length": 622, "summary_token_count": 46, "article_token_count": 283}, {"article": "موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە راگەیێندراوەکەیدا کە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٩ ـی نیسانی ٢٠٢٢، بڵاویکردەوە دەڵێت، \"تورکیای دراوسێ بەبێ پاساو بۆردوومانی خاکی عێراق دەکات و ئەو مافەشی نییە. \" سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە \"مەترسی تیرۆر\" لەسەر وڵاتەکەیان ناهێڵن، کە مەبەستی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیە لەو ناوچانە، بەڵام سەدر دەڵێت، \"ئەگەر مەترسییەک هەبێت لەنێو خاکی عێراقەوە بۆسەر تورکیا، دەبێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆتایی پێبهێنرێت، هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش توانای کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانیان هەیە. \" هەرچەندە سەرۆککۆماری تورکیا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە جەخت لە بەردەوامیی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکەنەوە، بەڵام سەدر نووسیویەتی، \"ئەگەر هێرشەکانی تورکیا دووبارە ببنەوە بێدەنگ نابین، عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی تەواوە و قبووڵی ناکات ئاسایشەکەی ناسەقامگیر بکرێت، هەروەک چۆن قبووڵ ناکەین لە خاکی عێراقەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێی برا و دۆست. \" لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا سەدر دەڵێت، \"پەیوەندییە هاوبەش و هاوسەنگەکانمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ بەهێز دەکەین، مامەڵەشمان لەڕووی دیپلۆماسی و ئەمنییەوە هاوشێوە دەبێت. \"", "summary": "موقتەدا سەدر راگەیێندراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، \"هێرشەکان بێپاساون\". سەدر سەرەڕای داوای پەیوەندیی دراوسێیەتی باش، هۆشداری دەدات و دەڵێت \"مامەڵەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان لەڕووی ئەمنی و دیپلۆماسییەوە هاوشێوە دەبن. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/1804202213", "category": "iraq", "summary_length": 296, "article_length": 1133, "summary_token_count": 131, "article_token_count": 524}, {"article": "ئەو گوتانەى هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح لە کۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ پیدرۆ مارتینز، باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق لە ١١ ى ئایارى ٢٠٢٢ لە بەغدا. ٥ ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٠ پەرلەمانى عێراق بڕیارێکى پەسندکرد بۆ ناچارکردنى حکومەتى عێراقى بۆ کۆتاییهێنان بە بوونى هێزە سەربازییە بیانییەکان لە عێراق. لە ٢٦ ى تەممووزى ٢٠٢١ هەردوو حکومەتى عێراقى و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا رێککەوتن بۆ کشاندنەوەى سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانى سوپاى ئەمریکا لە کۆتایی ئەو ساڵەدا. هادى عامرى بە باڵیۆزى ئیسپانیاى راگەیاندووە، بەردەوامن لە هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی و کۆتاییهێنان بە قەچبەستوویی و پێکهێنانى حکومەتێک کە تواناى هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى و پێشکێشکردنى خزمەتگوزاریى هەبێت بە هاووڵاتییان.", "summary": "سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح رایگەیاند، هەر هێزێکى سەربازیى بیانى لەدواى ٣١ ى کانوونى یەکەمى ٢٠٢١ لە عێراقدا بێت، \"رەوایەتیى نییە و مافى نییە بمێنێتەوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/120520221", "category": "iraq", "summary_length": 149, "article_length": 682, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 323}, {"article": "هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، سبەینێ هەینی ٢٣ - ٠٧ - ٢٠٢١ گەڕی چوارەمی دانوستاندنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستپێدەکات و لە ٢٦ی مانگ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و بابەتی سەرەکیی نێو گفتوگۆ و دانوستاندنەکانیش، بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەبێت لە عێراق. لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس زیاتر لە ١٠ گرووپی جیاوازی چەکداری دروستبوون و بە ئاشکرا هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و گوشارێکی زۆریان لەسەر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی دروستکردووە. لە چوارچێوەی پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، تاوەکو ئێستا پێنج بنکەی سەربازی بەتەواوەتی رادەستی هێزە عێراقییەکان کراون، لە کۆبوونەوەی سبەینێدا ئەگەر باس لە میکانیزم و هەنگاوەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش بکرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت و رێککەوتنی لەسەر بکرێت، رەنگە بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان بێت، بەو پێیەی ئەمریکا ستراتیژیەتی قووڵی لە عێراق هەیە و وا بە ئاسانی دەستبەرداری عێراق نابێت و گۆڕەپانەکە بۆ ئێران چۆڵ ناکات. ناوەندی رەند، کە ناوەندێکی توێژینەوەی ئەمریکییە و زیاتر لە ٧٢ ساڵە ئەزموونی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی هەیە، لە راپۆرتێکدا باسی ئەگەرە جیاوازەکانی بەردەم ئەمریکا لە عێراق و ئەنجامیان لەسەر سیاسەتی واشنتن دەکات. بەپێی راپۆرتەکە، ئەمریکا چەند بەرژەوەندییەکی لە عێراق هەن، ئەوانیش بریتین لە، بەرەنگاربوونەوەی ئێران، بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم سێ بەرژەوەندییەی ئەمریکا، وادەکات ئەستەم بێت ئەمریکا بە ئاسانی دەست لە عێراق هەڵبگرێت. رۆژی پێنجشەممە ١٥ - ٠٧ - ٢٠٢١، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و شاندی یاوەری کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، \"لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هاوئاهەنگی و هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان کراوە، لەوانەش ئامادەکارییەکان بۆ گەڕی داهاتووی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا، میکانیزمی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان لە عێراق و گواستنەوە بۆ قۆناخێکی نوێ لە هاوکاریی ستراتیژی، پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراق\".", "summary": "لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندس لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، گوشارەکان لەسەر سەرۆکوەزیران و حکومەتی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوامە، سەرەڕای دانوستاندنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا، بەڵام پێناچێت ئەمریکا بەهۆی ئەو ستراتیژیەتە قووڵەی لە عێراق هەیەتی وا بە ئاسانی دەستبەرداری عێراق ببێت و گۆڕەپانەکە چۆڵ بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220720211", "category": "iraq", "summary_length": 358, "article_length": 2114, "summary_token_count": 160, "article_token_count": 934}, {"article": "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دوای ئەوە دێت کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، \"چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاژێرێکیش لە بەغدا دەمێنێتەوە\". لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆدەبێتەوە. پاشان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە. هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و ساڵی رابردوو لە سەرەتاکانی مانگی تەممووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لە فەرەنسا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازیی لێکرا.", "summary": "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/020920201", "category": "iraq", "summary_length": 139, "article_length": 884, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 389}, {"article": "دەستپێشخەرییەکان کە بە درێژایی شەش مانگی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیێندراون، ئەمانەن: دەستپێشخەری سەرۆک مەسعود بارزانی: نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان سەرۆک مەسعود بارزانی لە ٣١.١.٢٠٢٢ دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسی لە عێراق خستەڕوو، لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکەی راگەیاند و گوتی: \"لەپێناو چارەسەرکردنی گیروگرفتەكان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستەڕوو، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیازم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەیید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنێتی بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان راوێژ بكەن\". هەمان رۆژ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان گەیشتنە نەجەف و لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆبوونەوە. دەستپێشخەری ئەیاد عەللاوی: سەدر سەرۆکوەزیران دەستنیشان دەکات ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە و یەکەم سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە ٣١.١.٢٠٢٢ دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بۆ چارەسەرکردنی دۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکە بریتی بوو لەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکوەزیرانی نوێ دەستنیشانبکات و چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەش پەسندی بکات. دەستپێشخەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی: دروستکردنی گەورەترین فراکسیۆنی شیعە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی لە رێکەوتی ٩.٢.٢٠٢٢ دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی لە عێراق، ئەوەش لە رێگەی دروستکردنی گەورەترین فراکسیۆنی شیعە لەنێو پەرلەمانی عێراق و دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیران. دەستپێشخەری موقتەدا سەدر: بەشداریکردنی سەربەخۆکان لە حکومەت موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە رێکەوتی ٢١.٣.٢٠٢٢ دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بۆ چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسی لە عێراق؛ سەدر ئەو کات داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ کرد ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی. دەستپێشخەری موقتەدا سەدر: پێدانی دەرفەت بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی موقتەدا سەدر لە رێکەوتی ٣١.٣.٢٠٢٢ دەستپێشخەرییەکی خستەڕوو بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسی لە عێراق، لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەدا سەدر نزیکەی ٤٠ رۆژ دەرفەتی دایە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە و هاوپەیمانەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بێ بەشداری فراکسیۆنی سەدری. دەستپێشخەری عادل عەبدولمەهدی: پەرلەمانتارانی شیعە سەرۆکوەزیران هەڵبژێرن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە ٤.٤.٢٠٢٢ دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسی و گوتی: \"چارەی یەکەم، رێککەوتنی هاوپەیمانیی سێقۆڵی و چوارچێوەی هاوئاهەنگییە؛ چارەی دووەم، هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانە لە دەرەوەی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتارانی شیعە، بەڵام فراکسیۆنی زۆرینە و کەمینە هەن و دەسەڵاتی زۆر لە نێو لیژنەکانی پەرلەمان بدرێتە لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ چاودێریکردنی حکومەت؛ چارەی کۆتاییش، پێکهێنانی زۆرینەی نیشتمانییە لە پەرلەمان\". دەستپێشخەری عەممار حەکیم: پێکهاتەکان بە جیا سەرۆکایەتییەکان یەکلابکەنەوە عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت لە عێراق، کە بەشێکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ٨.٤.٢٠٢٢ دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بۆ چارەکردنی بنبەستی سیاسی لە عێراق. عەممار حەکیم ئەوکات پێشنیازی کرد گەورەترین فراکسیۆنی شیعە پێکبهێندرێت و پۆستەکانی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەنێو هەر پێکهاتەیەک بە جیا یەکلابکرێنەوە؛ هەروەها ئەوەی لە حکومەت بەشدار دەبێت دەبێ بچێتە پاڵ زۆرینە و پشتیوانی حکومەت بێت، ئەوەشی لە حکومەتدا بەشدار نابێت دەبێ ببێتە ئۆپۆزیسیۆن و پۆست لە لیژنەکانی پەرلەماندا وەربگرێت. دەستپێشخەری هاوپەیمانیی لەپێناو گەل: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی نوێ هاوپەیمانیی لەپێناو گەل کە لە بزووتنەوەی ئیمتیداد و جووڵانەوەی نەوەی نوێ پێکهاتووە لە ٢٤.٤.٢٠٢٢ رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسی لە عێراق سکاڵایەک لە دادگەی فیدراڵی تۆمار دەکات دژی ئەو پەرلەمانتارانەی کە بوونەتە هۆی پەکخستنی کاری پەرلەمان و گوتیشی: \"ئەگەر پەرلەمان لە ٧.٥.٢٠٢٢ کۆنەبێتەوە، هاوپەیمانییەکەمان رێگە یاسایی و دەستوورییەکان دەگرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی نوێی پەرلەمان، چونکە ئەم پەرلەمانە ناتوانێ کێشەکان چارە بکات و پابەندی دەستوور و ئەرکەکانی نییە\". دەستپێشخەری چوارچێوەى هاوئاهەنگى: دروستکردنی گەورەترین فراکسیۆنی شیعە چوارچێوەى هاوئاهەنگیی شیعە چوارشەممەی هەفتەی رابردوو ٤.٥.٢٠٢٢، دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بۆ دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییەی کە لە عێراقدا هەیە، چوارچێوە لە دەستپێشخەرییەکەیدا دەڵێت: \"دەبێ حیزبە کوردستانییەکان لەنێو خۆیاندا لەسەر بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێکبکەون. دەبێ فراکسیۆنە شیعە گەورەکان یەکبگرن و گەورەترین فراکسیۆنی شیعە لەنێو پەرلەماندا دروستبکەن، دواتر لە نێو خۆیاندا لەبارەی بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رێکبکەون، یان پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەربژێری خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پێشکێش بکەن و هەموو فراکسیۆنە شیعەکان پاڵپشتی بکەن\". دەستپێشخەری رێبەری رەوتی سەدر: فراکسیۆنێک لە ٤٠ پەرلەمانتاری سەربەخۆ رێبەری رەوتی سەدر چوارشەممەی هەفتەی رابردوو ٤.٥.٢٠٢٢، دەستپێشخەرییەکی پێشکێشی ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. مەرجی سەدر لەو دەستپێشخەرییەدا ئەوە بوو کە لە ماوەی ١٥ رۆژدا لە رێکەوتی راگەیاندنی دەستپێشخەرییەکەی لانیکەم ٤٠ پەرلەمانتاری سەربەخۆ دوور لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەنێو خۆیاندا رێکبکەون و فراکسیۆنێکی سەربەخۆ رابگەیێنن بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان کە پێکهاتووە لە فراکسیۆنی سەدری و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان حکومەتێکی سەربەخۆ پێکبهێنن بێ ئەوەی رەوتی سەدر وەزیری لەو حکومەتەدا هەبێت.", "summary": "تاوەکو ئێستا چەندین دەستپێشخەری راگەیێندراون بۆ چارەسەرکردنی ئەو بنبەستەی کە دۆخی سیاسیی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دووچاری بوون، بەڵام هیچکام لەو دەستپێشخەرییانە ئەنجامی نەبووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/08052022", "category": "iraq", "summary_length": 212, "article_length": 5217, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 2417}, {"article": "فەتحیە فەتحوڵڵا کاکەیی رۆژی پێنجشەممە ١٧ - ٣ - ٢٠٢٢ بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: \"بەشداریى پرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار ناکەم لەنێو پەرلەمانى عێراقدا و ئامادەى ئەو کۆبوونەوەیە نابم\". بڕیارە ٢٦ ى ئادار، پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار کۆبێتەوە کە ٤١ بەربژێر رکابەری بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەکەن، دیارترینيان رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرهەم ساڵح، بەربژێرى یەکێیی نیشتمانیی کوردستانن. ١٥ی ئادار، پەرلەمانى عێراق ناوى بەربژێرانى پۆستەکەی راگەیاند؛ لەو ٤١ بەربژێرە ١٤ یان کوردن. لە ١٠ ى کانونى دووەمى ٢٠٢٢ دا بۆ یەکەمجار سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق دەرگەى خۆبەربژێریکردنى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار کردەوە؛ لە ٣١ ى هەمان مانگدا ناوى ٢٥ بەربژێرى بڵاوکردەوە بۆ رکابەرى بەدەستهێنانى ئەو پۆستە. بەهۆى ئامادەنەبوونى ژمارەى پێویستى ئەندامانى پەرلەمان، نەتوانرا لە ٧ ى شوبات ئەو دانیشتنە ئەنجام بدرێت. لە ١٣ ى شوباتدا دادگەى فیدراڵیی عێراق هۆشیار زێبارى، بەربژێرى پارتى دیموکراتى کوردستانى لە لیستى بەربژێرانى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دوورخستەوە. لە ٨ ى شوباتى ٢٠٢٢، سەرۆکایەتىی پەرلەمانى عێراق بۆ جارى دووەم دەرگەى خۆبەربژێرکردنی کردەوە و دواتر ناوى ٣٣ بەربژێرى راگەیاند، بەر لەوەى دادگەى فیدراڵیی عێراق دووبارە کردنەوەى دەرگەى خۆبەربژێریکردن لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە با نادەستووری ناوببات و داوایکرد، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و ئەو بابەتە بخرێتە دەنگدانەوە. فەتحیە فەتحوڵڵا کاکەیی دەڵێت: \"خۆبەربژێرکردنم بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە نییە، بەڵکو بۆ ئەوەى بچێتە نێو سیڤیەکەمەوە\".", "summary": "فەتحیە فەتحوڵڵا کاکەیی، یەکێک لە بەربژێرانى کورد بۆ سەرۆککۆمارى عێراق دەڵێت، بەشداریى پرۆسەى هەڵبژاردنەکە لە پەرلەمانى عێراق ناکات و دەڵێت: \" ئەو خۆبەربژێرکردنەم تەنها بۆ سیڤیەکەم بووە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/170320224", "category": "iraq", "summary_length": 186, "article_length": 1415, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 688}, {"article": "فارس عەززاوی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دیالە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوایین ئاماری فەرمی قوربانییانی هێرشەکەی سەر گوندی رەشادی قەزای شارەبان ١٣ کوژرا و و نزیکەی ٢٥ بریندارە، کە چوار لە بریندارەکان تائێستا لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەر وەردەگرن. فارس عەززاوی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەردانەکەیاندا بۆ پارێزگای دیالە، وەزیرانی ناوخۆ و کۆچ و کۆچبەران و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نەخۆشخانە سەردانی بریندارەکانیان کرد و لە نزیکەوە لە تەندروستیان پرسین. دوای هێرشەکەی سەر گوندی رەشاد، کە گوندێکی شیعە مەزەهەبە لە هۆزی تەمیمی، لە تۆڵەی ئەو هێرشەدا، هێرشکرایە سەر گوندی نهر ئیمام کە گوندێکی سوننە مەزهەبە. لەوبارەوە بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دیالە ئاماژەی بەوەکرد، دوای هێرشەکەی سەر رەشاد، لەلایەن چەکدارانی نەناسراو هێرش کراوەتە سەر گوندی نەهرئیمام و بەهۆیەوە ٨ کەس کوژراون. شەوی سێشەممە ٢٦ - ١٠ - ٢٠٢١، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر گوندی رەشاد قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە، کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری بەغدا بە دووری ٩٠ کیلۆمەتر. دوای هێرشەکە، موسەننا تەمیمی، پارێزگاری دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هێرشەکەدا ١١ کەس کوژران. وەکو پارێزگای دیالە روونیکردەوە، چەکدارانی داعش بۆسەیەکیان بۆ ماڵێک داناوە و کردوویانەتە ئامانج. خەڵکیش چوونە بە هانای ئەو خێزانەوە و پێکدادان دروستبووە. هەروەها سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە، فارس عەزاوی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای دیالە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی گوندی رەشادی سەر بە قەزای شارەبان گەیشتووەتە ١٥ کوژراو و زیاتر لە ١٥ بریندار. کەریم عەلی، جێگری پارێزگاری دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ئەو گوندەی هێرشیکرایە سەر، دانیشتووانەکەی شیعە مەزهەبن، ئەوانیش بۆ تۆڵەکردنەوە، هێرشیانکردووەتە سەر گوندێکی نزیکی خۆیان، کە دانیشتووانەکەی سوننە مەزهەبن و چەند کەسێکی سڤیلیان کوشتووە و بریندارکردووە. جێگری پارێزگاری دیالە هۆشداریدەدات لەبارەی دۆخی دیالە و دەڵێ: \"مەترسییەکی زۆری هەڵگیرسانی شەڕی هۆزەکان و تائیفی هەیە، بۆیە دەبێ بە زووترین کات دۆخی ئەمنی ناوچەکە چارەسەر بکرێت\". شەوی رابردوو، داعش لە رێگەی کەناڵەکانی تێلێگرامەوە، لەبارەی هێرشەکەی شارەبانەوە رایگەیاند: دوای ئەوەی شەش کەسی \"رافزی\"یان لە نزیک زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی رەشاد لە ناوچەی میقدادیە بە دیل گرتوون، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، هەر شەشیان کوشتوون. داعش هەروەها دەڵێت چەکدارەکانیان بۆسەیان بۆ ئەو هێزانە داناوەتەوە، کە بە فریای ئەو شەش کەسەوە چوون، دوای گەیشتنی دوو ئۆتۆمبێل کە ١٠ کەسی تێدابووە، \"موجاهیدان\" بە چەک رووبەڕوویان بوونەوە و هەموویان کوشتن و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکدان. داعش ئاماژەی بەوەداوە چەکدارەکانیان بەردەوامبوون لە بە ئامانجکردنی ئەو کەسانەی بە مەبەستی بەهاناوەچوونی \"رافزییەکان\" دەچوونە ناوچەکە، لە ئەنجامدا ١٥ کەسیان کوشتووە و لانیکەمیش ٢٠ کەسیان بریندار کردووە. چەکدارەکانیشیان بە گوتەی خۆیان بەبێ زیان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.", "summary": "بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی دیالە دوایین ئاماری ژمارەی قوربانییەکانی شەڕ و پێکدادانەکانی قەزای شارەبانی ئاشکراکرد و رایگەیاند ٢١ کەس کوژراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/281020212", "category": "iraq", "summary_length": 139, "article_length": 2695, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 1212}, {"article": "زوهێر ئەعرەجى، قایمقامى موسڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ - ٣ - ٢٠٢٢ بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، رۆژی ٨ ـی شوباتی ٢٠٢٢ دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکێشکردووە و گوتی: \"ئەوەم پێگەیشتووە کە نەجم جبووری، پارێزگارى نەینەوا نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەمى پەسندکردووە، بەڵام هێشتا لە پۆستەکەدام و ئەمڕۆش دەوامم کردووە، نووسراوم بە فەرمى پێنەگەیشتووە لەبارەى پەسندکردنى دەستلەکارکێشانەوەکەم. \" زوهێر ئەعرەجى لە ساڵى ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ قایمقامى موسڵ بوو، دواتر بووە ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق. قایمقامی موسڵ ئاماژە بەوەش دەکات: \"دوای ئازادکردنى موسڵ لە ساڵی ٢٠١٧ راسپێردرام بۆ ماوەی ساڵێک ببمە قایمقام، بەڵام ئەو پرۆسەیە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە\". بە گوێرەى یاسای ئەنجوومەنى پارێزگا ناڕێکخراوەکان لە چوارچێوەى هەرێمێکدا، ئەنجوومەنى قەزاکان بەربژێرى پۆستى قایمقام دەدەنە ئەنجوومەنى پارێزگا و لەوێ قایمقام هەڵدەبژێردرێت، دواتر پارێزگار فەرمانى دەستبەکاربوونى بۆ دەردەکات، بەڵام لەساڵى ٢٠١٩ ەوە بەهۆى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجوومەنى پارێزگا و قەزاکان کار بەو رێکارە ناکرێت. بە پێى بڕیارێکى ئەنجوومەنى شووراى عێراق کە لە ١٧ ـى شوباتى ٢٠٢٠ دەریکردووە، دوای دەستلەکارکێشانەوەى قایمقام و دیاریکردنى کەسێک بۆ جێگرتنەوەی لە دەسەڵاتى ئەنجوومەنى وەزیراندایە، بەڵام بە شێوەى راسپاردن نەوەک دامەزراندن. قایمقامى موسڵ دەڵێت، پارێزگار پێی راگەیاندووە کە تاوتوێى دیاریکردنى کەسێک دەکەن بۆ جێگەکەى و گوتیشى: \"زۆر کەس هەوڵى ئەو پۆستە دەدەن، بەڵام ئەگەر زۆرە ئەمین فەنەش، راوێژکارى پارێزگار ئەو پۆستە وەربگرێت\". ئەمین فەنەش لەساڵى ٢٠٠٩ لەگەڵ ئەسیل نوجێفى، پارێزگارى پێشووترى نەینەوا دەستبەکاربووە و تاوەکو ئێستا راوێژکارى پارێزگارە.", "summary": "زوهێر ئەعرەجى، قایمقامى شارى موسڵى ناوەندى پارێزگاى نەینەوا دەستى لەکارکێشایەوە و یەکێک لە راوێژکارانى پارێزگاریش زۆرترین چانسی هەیە بچێتە جێگەکەى.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/100320223", "category": "iraq", "summary_length": 147, "article_length": 1496, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 735}, {"article": "موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتەکەیدا دەڵێت \"سوپاس بۆ خودا کە سەربازەکانی بە عیزەت و بەندەکانی سەردەخات، سوپاس بۆ بەرگریی نیشتمانیی عێراق، داگیرکەر رایگەیاند دەست بە کشانەوەی سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی دەکات\". رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەش کردووە، \"با چاوەڕێی رۆژانی تەواوکردنی کشانەوە بکەین، سوپاس بۆ ئەو هەوڵانەی دراوە بۆ گەڵاڵەکردنی ئەو رێککەوتنە، لەوانەش کازمیی برا\". وەکو سەدر دەڵێت، ئەوان پێشتر مەرجەکانی خۆیان دیاریکرد لەگەڵ بەدیهێنانیان، \"پێویستە بە رەهایی کاری سەربازیی بەرگری (مقاوەمە) رابگیرێت، هەوڵبدرێت پشتوانیی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بکرێت لە سوپا و پۆلیس بۆ گەڕانەوەی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنیان بەسەر خاکی عێراق و دوورخستنەوەی دێوەزمەی تیرۆر و تووندتیژی و فزولی و ئەوانەی بانگەشەی بەرگری دەکەن\". لە کۆتایی تویتەکەشیدا سەرۆکی رەوتی سەدر نووسیویەتی \"عێراق بەرەو سەربەخۆیی\". ئەمەش لەکاتێکدایە کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک لە ئەمریکایە و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و چەند تەوەرێکیان باسکرد. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هیچ بنکەیەکی شەڕکەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق نامێنێت و ئەرکی هاوپەیمانان تەنیا بۆ راهێنان و راوێژکاری دەبێت. سەبارەت بە رێککەوتنی شنگالیش گوتی، کاری جیددی بۆ جێبەجێکردنی دەکرێت.", "summary": "رێبەری رەوتی سەدر سوپاسی مستەفا کازمی دەکات بۆ هەوڵەکانی بۆ ئەو رێککەوتنەی بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان کراوە و دەڵێت \"سوپاس بۆ ئەو هەوڵانەی دراوە بۆ گەڵاڵەکردنی ئەو رێککەوتنە، لەوانەش کازمیی برا\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/260720217", "category": "iraq", "summary_length": 196, "article_length": 1207, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 533}, {"article": "رۆژی ٤ ى ئایارى ٢٠٢٢، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر تویتێکی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بڵاوکردەوە و پێشنیازی کرد سەربەخۆکان حکومەت پێکبهێنن. موقتەدا سەدر ماوەى ١٥ رۆژى وەک دەرفەت داوەتە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانى پێکهاتەیەکى سەربەخۆ، کە لە ٤٠ پەرلەمانتار کەمتر نەبن و دووربن لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ ئەوەى پەیوەندیى بە هاوپەیمانیى زۆرینەوە بکەن بۆ پێکهێنانى حکومەتێکى سەربەخۆ. موقتەدا سەدر، ئاماژەى بەوەداوە کە دواتر سەربەخۆکان لە وردەکاریى ئەو پێشنیازە ئاگادار دەکاتەوە. سەدر بەڵێنیداوە، کە هاوپەیمانیى زۆرینە کە بەمەبەست لێى هاوپەیمانى رزگارکردنى نیشتیمانە، دەنگ بەو حکومەتە دەدەن بە رەوتى سەدریشەوە و بە سازان لەگەڵ کورد و سوننە، بەبێ ئەوەى رەوتى سەدر وەزیرى لەو حکومەتەدا هەبێت. لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، کە لە ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٤٠ بەربژێر وەکو سەربەخۆ بوونە پەرلەمانتار. رێبەرى رەوتى سەدر ئاماژەى بەوەداوە بەهۆى بڕیارى دادگاوە، هاوپەیمانیى رزگارکردنى نیشتمان، نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێت و لەو ٤٠ رۆژەشدا، کە ئەو بۆ چوارچێوەى هاوئاهەنگى داینا بۆ پێکهێنانى حکومەت، \"شکستیانهێنا\" لە پێکهێنانى حکومەتى سازان. لەبەشێکى دیکەى تویتەکەیدا، موقتەدا سەدر دەڵێت: \"جارێکى دیکە داوا لەوانە دەکەم لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى کە جێگەى گومان باشی ئێمەن، ببنە هاوپەیمانیى رەوتى سەدر بەهیواى ئەوەى بەرژەوەندیى نیشتمانى سەربخەن بەسەر بەرژەوەندیى تەسک بەمەبەستى دەرچوون لە دەرچەى ناچاریى چەقبەستوویی سیاسى\". پێشنیازەکەى موقتەدا سەدر، بەر لە شەش رۆژ بوو لە کۆتاییهاتنى ئەو وادە ٤٠ رۆژییەى لە ٣١ ى ئادار بە چوارچێوەى هاوئاهەنگى دا، بۆ پێکهێنانى حکومەت بەبێ بەشداريى رەوتەکەی. ئەو هەنگاوەی رەوتی سەدر لەکاتێکدابوو رۆژی ٣ ى ئایار چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەستپێشخەرییەکى ١٨ خاڵى خستەڕوو بۆ چارەسەرى دۆخى ئێستاى سیاسیى عێراق و پێکھێنانى حکومەت و تێیدا داوایکردووە کە هەموو لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و گفتوگۆ لەسەر چارەسەرییەکان بکەن، بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت و پێویستە نێو ماڵی شیعە لەسەر پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورە رێکبکەون تاوەکو بەربژێری سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دیاری بکرێت.", "summary": "موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر ١٥ رۆژ مۆڵەت دەداتە سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق بەبێ بەشدارى رەوتەکەى لە وەزارەتەکانى و دەڵێت: \"هاوپەیمانیى زۆرینە بە رەوتى سەدر و بە سازان لەگەڵ سوننە و کورد دەنگ بە حکومەتەکەیان دەدەن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/040520223", "category": "iraq", "summary_length": 234, "article_length": 1924, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 919}, {"article": "بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، دەبێت حکومەت پێش رۆژی ١٥ی مانگی ١٠ی هەموو ساڵێک پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، ئێستا زیاتر لە دوو مانگ لە وادەی خۆی دواکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان پێکراوە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٤٢ دۆلار خەمڵێنراوە و رۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت، کە ٢٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستانە. داهاتەکان و خەرجییەکان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١: کۆی گشتیی داهات: ٩١.٧٩٠.١٥٥.٤٢٩ دینار داهاتی نەوتی: ٧٣.٠١٠.٩٢٥.٠٠٠ دینار داهاتی نانەوتی: ١٨.٧٧٩.٢٣٠.٤٢٩ دینار کۆی گشتیی خەرجی: ١٥٠.٠٥٠.٩١٨.٥٤٣ دینار خەرجی بەکاربردن: (بەکاربردن، بەرنامەی تایبەت و قەرزەکان) ١٢٢.٦٧٥.٨٧٠.٦٩٤ دینار کۆی گشتیی خەرجییەکانی سەرمایە: (ئەو سەرمایەی هەیە، لەگەڵ وەبەرهێنانی نێوخۆیی و وەبەرهێنانی قەرزەکان ٢٧.٣٧٥.٠٤٧.٨٤٩ سەرمایە کۆی گشتیی کورتهێنان: ٥٨.٢٦٠.٧٦٣.١٤٤ وەزارەتی دارایی لەبارەی دزەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق رایگەیاندووە: \"کارێکی نابەرپرسیارانەیە و وادەکات وەزارەتەکان نەتوانن بێلایەنانە بۆچوونی خۆیان لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا لەبارەی هەموارکردنەوەی بخەنەڕوو\". بەپێی ماددەی یازدە، خاڵی یەکەم لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ عێراق هاتووە \"شایستەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢٠ یەکلایی دەکرێنەوە\". لە ساڵی ٢٠٠٤ تاوەکو ٢٠١٩ کۆی گشتیی شایستەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق ١٥٨ تریلۆن و ٨٥٠ ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا بەغدا ٩٦ تریلۆن و ٦٦٥ ملیار و ٤٢٦ ملیۆن دیناری خەرجکردووە، واتە کۆی بڕی پارەی خەرجنەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ٦٢ تریلۆن و ١٩٤ ملیار و ٥٧٤ ملیۆن دینارە. - ساڵی ٢٠٠٤، ٣ تریلۆن و ٧٨ ملیار دینار - ساڵی ٢٠٠٥، ٣ تریلۆن و ٧٣١ ملیار و ٦٧٣ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠٠٦، ٤ تریلۆن و ٢٧٣ ملیار و ٨٦٣ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠٠٧، ٥ تریلۆن و ٩٨٢ ملیار و ٣٥٦ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠٠٨، ٩ تریلۆن و ٢٢٥ ملیار و ٦٧٠ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠٠٩، ٨ تریلۆن و ٢٥٨ ملیار و ١٦٧ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠١٠، ١٠ تریلۆن و ٤٩٢ ملیار و ٣١٠ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠١١، ١١ تریلۆن و ١٧٧ ملیار و ٤٨٠ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠١٢، ١٢ تریلۆن و ٦٠٤ ملیار و ٨٧٨ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠١٣، ١٤ تریلۆن و ٤٠٦ ملیار دینار - ساڵی ٢٠١٤، ٢ تریلۆن و ٢٨٠ ملیار و ٦٥٨ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠١٥، ٢ تریلۆن و ٥٣٠ ملیار و ٩٦٢ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠١٦، هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە - ساڵی ٢٠١٧، هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە - ساڵی ٢٠١٨، ٣ تریلۆن و ١٧٩ ملیار و ٨٤٧ ملیۆن دینار - ساڵی ٢٠١٩، ٥ تریلۆن و ٤٤٣ ملیار و ٥٦٢ ملیۆن دینار - کۆی گشتی: ٩٦ تریلۆن و ٦٦٥ ملیار و ٤٢٦ ملیۆن دینار - بڕی پارەی خەرجنەکراو: لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٩ بریتییە لە: ٦٢ تریلۆن و ١٩٤ ملیار و ٥٧٤ ملیۆن دینار بەپێی بڕگەی سێیەم، خاڵی ئەلف لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان هاتووە: \"حکومەتی هەرێمی کوردستان داتاکانی قەرز و پابەندبوونە داراییە کەڵەکەبووەکانی لایەتی بەهۆی کورتهێنانەوە لە بودجەی ساڵانی ٢٠١٤ - ٢٠١٩ پێشکێشی وەزارەتی دارایی فدراڵی دەکات\". بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتیی پابەندە داراییەکان و قەرزەکانی بریتییە لە ٢٨ ملیار و ٤٧٦ ملیۆن دۆلار. - کۆی گشتیی قەرز (دەرەکی و ناوخۆ): ٧ ملیار و ٢٥٦ ملیۆن و ٢٨٣ هەزار و ٦٤٦ دۆلار. - کۆی گشتیی پابەندییە داراییەکانی حکومەت: ٨ ملیار و ٣٣٧ ملیۆن و ٩٨٩ هەزار و ٥٣٢ دۆلار. - کۆی گشتیی پابەندی دارایی تایبەت بە پاشەکەوتی شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان: ٨ ملیار و ٩٦٦ ملیۆن و ١٥٦ هەزار و ٥١٤ دۆلار. - قەرزی هەردوو بانکی بازرگانیی عێراقی و بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی: ٣ ملیار و ٩١٦ ملیۆن و ٢٤٥ هەزار و ٣٤٧ دۆلار.", "summary": "کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/191220201", "category": "iraq", "summary_length": 112, "article_length": 3351, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 1690}, {"article": "کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان بووەتە شوێنی مانەوەی هەزاران خێزانی عێراقی، سووری و بیانی و نزیکەی ٦٥ هەزار کەسی تێدایە کە زۆربەیان هاوژین و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعشن و لەو کەمپە دەستبەسەرن، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا پێشتریش ئاماژەیان بەوە کردبوو کە مانەوەی ئەو ژن و منداڵانە لەو کامپە وادەکات ئەو کەسانە لە داهاتوودا ببنە مەترسی و هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش و بیری پەڕگیری. کێنز ماکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سەبارەت بەو مەترسییە بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکیی راگەیاندووە، یەکەم هەنگاو بە ئاراستەی چارەسەرکردنی دۆخی کەمپی هۆل دەستیپێکردووە و ١٠٠ خێزانی عێراقی لەو کەمپەوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق. ئەو فەرماندە باڵایە لە سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو خێزانە عێراقییانە بەپێی پلانێک هەفتەی داهاتوو بەرەو عێراق دەگەڕێندرێنەوە. ماکێنزی هەینیی رابردوو سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد، ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەمریکا لەو بوارەدا لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان کار دەکات و لە هەمان کاتیشدا ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان هاوکاریی ئەو هێزە دەکەن لە شەڕی دژی داعشدا. فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکان هەنگاوی یەکەمە و پێویستە وڵاتانی دیکەش بە هەمان شێوەی بەغدا خەڵکی وڵاتی خۆیان لەو کەمپەوە بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێننەوە. ماکێنزی گوتیشی، دەکرێت داعش بە هەر جۆرێک بێت بگاتە نێو کەمپەکە و دانیشتووانەکەی بەکاربهێنێت، هەربۆیە ئەوە هەڕەشەیەکی دوورمەودایە و رێگەگرتن لە سیناریۆیەکی وەها مەترسیداریش تەنیا گەڕانەوەی خێزانەکانە لەو کەمپەوە بۆ وڵاتی خۆیان. ئەو فەرماندە سەربازییە باڵایەی ئەمریکا ئاشکراشیکردووە کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ئێستا لەنزیکەوە کار لەسەر ئەو پرسە دەکات.", "summary": "فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا پێیوایە گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە عێراقییانەی تاوەکو ئێستا لە کەمپی هۆلن لە رۆژئاوای کوردستان، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی تایبەت بە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/230520213", "category": "iraq", "summary_length": 206, "article_length": 1572, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 706}, {"article": "لە رۆشنایی رێککەوتی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ ٢٠٢٢ پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە ١ ـی مانگی ئایاری داهاتوو لە سعودیە و لای سوننەی عێراق یەکەم رۆژی جەژن بێت، بەڵام ئەگەر مانگی رەمەزانی ئەمساڵیش ٣٠ رۆژ بێت، بەدڵنیاییەوە رۆژی دووشەممە ٢ ـی ئایاری داهاتوو یەکەم رۆژی جەژن دەبێت لە سعودییە و لای سوننەی عێراق. سەبارەت بە شیعە مەزهەبەکانی عێراق؛ نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەین رۆژی سێشەممە ٣ ـی مانگی ئایاری داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بێت، بەڵام نووسینگەی راگەیاندنی کەمال حەیدەری، کە مەرجەعێکی دیکەی شیعەیە لە نەجەف، لەم هەفتەدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە ٢ ـی مانگی ئایاری ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.", "summary": "بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا، لە رۆژی یەکشەممە، ١ ـی ئایار تاوەکو پێنجشەممە، ٥ ـی ئایار پشووی فەرمی بێت و رۆژی یەکشەممە، ٨ ـی ئایار دەوام لە فەرمانگە حکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/270420222", "category": "iraq", "summary_length": 196, "article_length": 672, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 329}, {"article": "دڵدار هەرکی، نێردراوی رووداو بۆ بەغدا لە گۆڕەپانی تەحریرەوە رایگەیاند، بڕیارە خۆپێشاندانەکەی بەغدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەکانی تشرین لە پارێزگاکانی عێراق، لە کاژێر ٠٣: ٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەسپێبکات، بەڵام لە پێشنیوەڕۆوە هەزاران خۆپێشاندەر لە گۆڕەپانی فیردەوسەوە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر هاتوون و دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە. خۆپێشاندەران چەندین دروشمی جیا جیایان بەرزکردووەتەوە، یەکێک لەو دروشمانەی کە بەدەستی خۆپێشاندەرانەوەیە نووسراوە \"بەهەشتمان ناوێت، بەڵکو نیشتمانمان دەوێت\"، هەروەها خۆپێشاندەران داوای سزادانی ئەنجامدەران و بکوژانی خۆپێشاندانەکانی دوو ساڵی رابردوو دەکەن، وەکو لە دروشمەکان بەرزیان کردووەتەوە \" ٧٠٠ شەهید و سێ هەزار و ٥٠٠ برینداریان\" داوە. لە کەربەلاش بڕیارە خۆپێشاندان بەڕێوەبچێت. لە ٠١ - ١٠ - ٢٠١٩ لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق خۆپێشاندان دەستیپێکرد، دواتر بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپێشاندەران کرا، لە ٢٥ی هەمان مانگ جارێکی دیکە خۆپێشاندانی فراوان و بەردەوام دەستیپێکردەوە و جارێکی دیکە بە زەبری هێزە ئەمنییەکان کۆتایی بە خۆپێشاندانەکان هێنرا. گۆڕانکارییەکانی حکومەت هێشتا نەیتوانی ناڕەزایەتیی شەقام کپ بکاتەوە، بۆیە ئەمڕۆ وەکو یادکردنەوەیەک بۆ خۆپێشاندانەکانی ١ی تشرینی ٢٠١٩، چالاکوانان دەیانەوێت خەڵک هۆشیار بکەنەوە لەوەی یان بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن یان دەنگ بە رووخسارە کۆنەکان و ئەو حیزب و لایەنە سیاسییانە نەدەن کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست. لە کەربەلا بڕیارە لە کاژێر ٠٥: ٠٠ی ئێوارە خۆپێشاندان لە گۆڕەپانی ئەحرار بەڕێوەبچێت، تیمی رووداو لە گۆڕەپانی ئەحرار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوورخرایەوە و رێگەنەدرا رووماڵی خۆپێشاندانەکە بکات. هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە ناسریە ئەوەی خستەڕوو، لە تشرینی ٢٠١٩ لە پارێزگای زیقار سەرهەڵدانی خۆپێشاندەران هەبوو کە دەرئەنجامەکەی بە کوژرانی نزیکەی ٢٨٠ خۆپێشاندەر و برینداربوونی سێ هەزار خۆپێشاندەری دیکە کۆتاییهات تاوەکو گەیشتە ئەو راددەیەی حکومەتی عێراق بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بدات. ئەو خۆپێشاندانەی ئەمڕۆ بڕیارە لە چەند پارێزگایەکی عێراق ئەنجامبدرێت، بڕیارە سەر لە ئێوارە لە ناسریەش خۆپێشاندان ئەنجام بدرێت، لە خۆپێشاندانەکەدا داوا دەکرێت ئەنجامدەران و بکوژانی خۆپێشاندانەکانی تشرین لە عێراق دەستگیربکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و سزا بدرێن.", "summary": "ئەمڕۆ هەینی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ خۆپێشاندان لە ١٤ پارێزگای عێراق بەڕێوەدەچێت و لە چەند پارێزگایەکیش دەستیپێکردووە و بڕیارە لە چەند پارێزگایەکی دیکەش ئێوارەی ئەمڕۆ دەستپێبکات. خۆپێشاندەران چەند داوایەکی سەرەکییان هەیە، یەکێک لەوانە سزادانی بکوژرانی خۆپێشاندەرانی تشرینی ٢٠١٩ یە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/011020216", "category": "iraq", "summary_length": 278, "article_length": 2069, "summary_token_count": 135, "article_token_count": 934}, {"article": "ئەمڕۆ هەینی ٤ - ٢ - ٢٠٢٢ ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"رۆژی ٧ی شوبات کە تەرخانکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق نیسابی یاسایی کە دوو لەسەر سێی ژمارەی پەرلەمانتارانە و ٢٢٠ کورسییە دروست دەبێت، بەڵام هێشتا دیارنییە چەند زیاتر لەو ژمارەیە لەپەرلەمانتاران بەشداری دەکەن\". سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کە ٢٥ بەربژێر بۆ پۆستەکە هەن و هەریەک لە بەرهەم ساڵح لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هۆشیار زێباری لە پارتی دیموکراتی کوردستان دوو بەربژێری دیار و رکابەری یەکترن، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: \"پێویستە رۆژی ٧ی شوبات ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت، ئەوەشی ئێمە کارمان بۆکردووە و دەیکەین ئەوەیە هۆشیار زێباری ببێتە سەرۆککۆماری عێراق و پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنەکان پابەندی وادە دەستوورییەکان ببن، پێشبینی دەکەین و دەبێت رۆژی ٧ی شوبات سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت\". لەبارەی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی ٧ی شوبات و ئەگەری بەشداریکردنی بەشێک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەو دانیشتنەدا، ڤیان دەخیل، گوتی: \"ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆکانین و ئێستا گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنەکان بۆ دانوستاندن لەسەر حکومەتی داهاتوو و بەشداریی هەندێک لەلایەنەکان بۆ بەشداریکردن لەدانیشتنی رۆژی ٧ی شوبات، بەردەوامە\". بڕیارە رۆژی ٧ی شوبات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرێت. دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی پێنجشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ روونكردنەوەیەكی لەبارەی ماددەیەكی دەستووری تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەبێت لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا ٢٢٠ پەرلەمانتار ئامادەبن. بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتووە، بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق داواكارییەكی پێشكێشی دادگەی باڵای فیدراڵی کردووە بۆ روونكردنەوەی ماددەی (٧٠ / یەكەم) لە دەستووری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥ لەبارەی بەشداریكردنی زۆرینە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار. لەمبارەیەوە دادگەی باڵای فیدراڵی بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی روونكردنەوەیان لەسەر بابەتەكە داوە و تێیدا هاتووە، \"ماددەی (٧٠ / یەكەم)ـی دەستووری عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە کە سەرۆككۆمار بە زۆرینەی دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی، یەكێك لە بەربژێرەكان بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار هەڵدەبژێرێت. دەقی ماددەكە دەڵێت: ئەنجوومەنی نوێنەران یەك لە بەربژێرەكان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی هەڵدەبژێرێت. ئەم دەقەی دەستوور تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە ماددەی (٥٩ / یەكەم و دووەم)ی دەستوورەوە نییە. هەروەها دەقی ماددەی ٧ی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەڵێت: ئەو كەسەی دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت، دەبێتە سەرۆككۆمار. \"", "summary": "گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لەدانیشتنی رۆژی ٧ی شوبات رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو دەبێت و سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرێت. گوتیشی: \"ئێستا گفتوگۆ هەیە لەنێوان لایەنەکان و ئەگەری بەشداریکردنی لایەنی دیکەش هەیە. کە هێشتا هەڵوێستیان تەواو یەکلایی نەبووەتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/040220221", "category": "iraq", "summary_length": 304, "article_length": 2538, "summary_token_count": 141, "article_token_count": 1194}, {"article": "جاسم عیساوی لە نەتەوەی عەرەب لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بەربژێر کردووە و دەیەوێت نوێنەرایەتیی فەلوجەییەکان بکات لە پەرلەمانی عێراق، خەڵکێکی زۆر چوون بۆ بانگەشەکردن بۆی، لەنێویاندا سەرۆک ھۆزەکانی ئەو ناوچەیە، بۆئەوەی پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەو بەربژێرەی پارتی دووپات بکەنەوە. شێخ عەلی جاسم، سەرۆک ھۆزی ئەلبو عیسە دەڵێت، \"ھەموومان بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەین، جگە لە چاکە بۆ وڵات ھیچی دیکەمان ناوێت، سوپاسی بەڕێز سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ئەو میواندارییەی کە کردینی کاتێک ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بووین، ئێمە ئەمڕۆ لە رۆژێکی خۆشداین و بە خۆشیش گەڕاینەوە\". پەیامنێری رووداو لە بەشێک لە فەلوجەییەکانی پرسی، \"دەبینم بە پەرۆشەوە پشتیوانی لە بەربژێری پارتی دەکەن\"، لە وەڵامدا گوتیان، ھەرگیز ئەو ساتانەیان بیر ناچێت کە داعش ھات، ھەموو دەرگایەکیان لێ داخرا، بەڵام ھەرێمی کوردستان تاکە پەناگە بوو باوەشی بۆ کردنەوە، \"تاوەکو گەڕاینەوە بێڕێزییەک بەرامبەرمان نەکرا\". ئیسماعیل فەلاحی، دانیشتووی فەلوجە باس لەوە دەکات، \"بۆچوونی ھەر عێراقییەکی شەریف ئەوەیە، بەشداریی دەنگدان بکات، نەک تەنیا فەلوجە، بەڵکو دەبێت ھەمووان بەشداربن، سوێند بە خودا ئێمە بیرمان ناچێت کاک مەسعود چۆن باوەشی بۆ کردینەوە، رۆژێک گوتی ھەر کەسێک قسەیەکی کەم بە ئاوارەکان بڵێت، تەنانەت وشەیەکی خراپ، مانای وایە مسعود بارزانی مردووە\". هاووڵاتییەکی دیکەی فەلوجە بەناوی محەممەد ئەلمحەمەدی ئاماژەی بەوە کرد، \"ئەم جۆرە کارانە دووریی نێوانمان نزیک دەکاتەوە، کۆتایی بە کاری رەگەزپەرستی دەھێنێت، کۆتایی بە کێشەی کورد و عەرەب دەھێنێت، پشتیوان بە خودا بەڕێز جاسم سەردەکەوێت\". خزير حەلبووسی، دانشتوی فەلوجە هیوای هەیە و دەڵێت، \"پشتیوان بە خودا ئێمە جیاوازیمان نییە، لەنێوان سوننە و کوردستان، یان لەنێوان فەلوجە و کوردستان، بە خودا کوردستان زۆر باش میوانداریی کردین، بە رێزێکی زۆرەوە پێشوازییان لێ کردین، ئێمە پێشوازی لە بەربژێری کوردستان دەکەین، بەڕێز جاسم ئیشاڵڵا خودا سەرکەوتووی دەکات\". پارێزگای ئەنبار بەسەر چوار بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکراوە، ١٦٦ حیزب و بەربژێر بەشداریی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن، بۆ بەدەستھێنانی ١٥ کورسیی پەرلەمان، ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار و ١٢٦ دەنگدەر لەو پارێزگایە ھەن.", "summary": "لە فەلوجەی پارێزگای ئەنبار، ئاڵای کوردستان و عێراق بەرزکراوەتەوە و بانگەشە بۆ بەربژێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/190920217", "category": "iraq", "summary_length": 121, "article_length": 1949, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 903}, {"article": "پێشتر نووسینگەی کۆمیسیاری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشکرایکردبوو لە ماوەی نێوان ١ی کانوونی دووەم تا ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠، لە عێراقدا ٢٩٨ کەس خۆیان کوشتووە، ئەوەش بەرزترین رێژەی خۆکوشتنە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تۆمار دەکرێت. بەپێی ئامارێکی حکومەت، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ٣١٩ کەس لە عێراق خۆیان کوشتووە، ساڵی رابردوو ئەو ژمارەیە بۆ ٥١٩ حاڵەت بەرزبووەتەوە. مۆنیتۆر پێیوایە ژمارە راستەقینەکەی خۆکوشتن زۆر لەوە زیاترە کە تۆمارکراوە، چونکە هەندێک لە ماڵباتەکان، خۆکوشتنی منداڵەکانیان بەشوورەیی دەزانن و لە تۆماری هۆکاری مردنەکاندا، ئاماژە بە هۆکاری دیکە دەدەن، وەک ئەوەی زۆر کەس هەوڵدەدات خۆکوشتن لە ژێر ناوی ' مردنی لەناکاو ' تۆمار بکات. رێکخراوی یونیسێف، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، \" ٤، ٥ ملیۆن عێراقی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، کە دەکاتە ١١، ٧ % ی دانیشتووانی وڵات، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی، کە بووەتە هۆکاری لەدەستدانی کار لەلایەن هەزاران کەس و بەرزبوونەوەی نرخەکان\". رێکخراوەکە زیاتر گوتویەتی: \"رێژەی هەژاری بۆ ٣١، ٧ % بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی ٢٠١٨ رێژەکە تەنیا ٢٠ % بووە\". شارەزایانی کۆمەڵناسی، بەرزبوونەوەی بەردەوامی رێژەی بێکاری، بەپاڵنەرێکی سەرەکی بۆ خۆکوشتنی گەنجان ناودەبەن. دەسەڵاتدارانی عێراق، لە راپۆرتەکەی مۆنیتۆردا، ئاماژەیان بە رێگە جیاوازەکانی خۆکوشتن لە وڵاتەکەدا داوە، لەو نێویاندا خۆخنکاندن، سووتان، ژەهرخواردن، دەماربڕین و گوللە. مۆنیتۆر دەڵێ زۆرترین رێژەی خۆکوشتن لە نێو توێژی گەنجاندایە، ئەمەش بەهۆی بێکاری و بێئومێدی لە چاکبوونی دۆخی وڵاتەکە.", "summary": "ماڵپەری ' مۆنیتۆر ' ئامارێکی مەترسیداری خۆکوشتنی گەنجانی لە عێراقدا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە وڵاتەکەدا، لە نێو توێژی لاواندا بەرەوسەرچوونی بەردەوام بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانی چینی سیاسییانی دەسەڵاتداری وڵات، لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بەدیهێنانی خەونەکانیان لە دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەربەرزانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/07102020", "category": "iraq", "summary_length": 330, "article_length": 1445, "summary_token_count": 147, "article_token_count": 679}, {"article": "شاندەکە لەگەڵ خێزانى قوربانیەکان کۆبوونەوە و بڕیارە راسپاردەیەک لەبارەى قەرەبووکردنەوەى قوربانیانى ئەو رووداوە بۆ حکومەتى وڵاتەکەیان بەرزبکەنەوە و نوێنەرانی بەشێک لە قوربانییەکانیش ببەنە بەردەم لیژنەیەکى پەرلەمان و حکومەتى ئەمستردام. ئەو شاندە بە سەرۆکایەتى وینى سوگخدراگر، وەزیرى دەوڵەت بوو، کە ٢٥ تاوەکو ٢٩ ى ئایاری ٢٠٢٢ لەعێراق بوون، لە بەغدا لەگەڵ نوێنەرى بەشێک لە خێزانى قوربانیانى ئەو رووداوە کۆبوونەوە، کە ٣ ى حوزەیرانى ٢٠١٥ روویدا، کاتێک فڕۆکە جەنگییەکانى هۆڵەندا لە شەڕى دژی چەکدارانى داعش و وەک بەشێک لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، پێگەیەکیان لە قەزاى حەویجەى سنوورى پارێزگاى کەرکووک بۆردوومان کرد، پێگەکە حەشارگەى چەک و تەقەمەنى ئەو رێکخراوە بوو، دواتر دەرکەوت بەهۆى ئەو بۆردوومانەوە کە \"هەڵسەنگاندنى هەڵە\"ى بۆ کراوە نزیکەى ٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. توفان عەبدولوەهاب، بەڕێوەبەرى گشتیى رێکخراوى غەد بۆ چاودێریى ژن و منداڵ بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند؛ شاندەکەى هۆڵەندا بە ئامادەبوونى نوێنەرانى رێکخراوەکەیان لەگەڵ نۆ خێزانى قوربانى ئەو رووداوە کۆبوونەوە وەک نوێنەرانى خێزانە زیانلێکەوتووەکان لەبارەى وردەکاریى ئەو رووداوە و بڕیارە راسپاردەکانیان بۆ حکومەتى هۆڵەندا بەرزبکەنەوە. رێکخراوى غەد بۆ چاودێرى ژن و منداڵ لە ١٥ ى نیسانى ٢٠٢٢ لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کۆنگرەیەکى بۆ تاوتوێکردنى ئەو رووداوە و چۆنێتى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى کرد، پێشتر نوێنەرانى رێکخراوەکە بۆ هەمان دۆسیە سێجار سەردانى هۆڵەندایان کردووە. تۆفان عەبدولوەهاب دەڵێت: \"پێشتر ئێمە لە هۆڵەندا لەگەڵ ئەو شاندە کۆبووینەوە و داوامانلێکردن سەردانى عێراق بکەن بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن، کە بەهۆیەوە ٦١٩ خێزان زیانیان بەرکەوت لەنێوان کوژران و بریندار بوون و زیانى ماڵى، لە کۆبوونەوەى شاندەکە لەگەڵ نوێنەرانى قوربانیانى رووداوەکە داوامان کرد قەرەبووى بریندارەکان بکرێتەوە و ئەوانەى لە دەرەوەى عێراق پێویستیان بە چارەسەرە ببرێنە دەرەوە، ئەوە جگە لە قەرەبووی کەسوکارى ٨٥ کەس، کە لەو رووداوەدا کوژران\". لە مانگى تشرینى یەکەمى ٢٠١٩ حکومەتى هۆڵەندا دانى بەوەدانا، کە هەڵەى سەربازیى هۆکاربوون بۆ ئەو بۆردوومانە و ئەو شوێنەى بۆردومانکراوە زیاتر لەوە تەقەمەنى تێدابووە، کە پێشبینیان دەکرد و بەهۆیەوە قوربانیانى بۆردوومانەکە زۆر بووە. عەبدوڵڵا عجێلی، تەمەن ٥١ ساڵ، ئەو بۆردوومانە بە رووداوێکى \"ناسرووشتى\" وەسف دەکات، کە بەهۆیەوە دوو کچ و سێ کوڕى و یەکێک لە دوو هاوژینەکەى لەدەستداوە، کە بچووکترینیان مەحمودى کوڕى بووە کە ئەوکات ساڵێک و پێنج مانگى تەواو نەکردووە. خانووە سێ نهۆمییەکەى عەبدوڵڵا، ٢٥٠ مەتر لە پێگە بۆردوومانکراوەکەوە دوور بووە، کە دەکەوێتە ناوچەى پیشەسازیی حەویجە، خۆی و ژنى دووەمى لە نهۆمێک و ئەوانى دیکە لە نهۆمەکەى دیکە نووستبوون کاتێک بۆردوومانەکە روویداوە. عەبدوڵڵا بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: \"کاژێر ١٢: ٠٥ بوو بۆردوومانەکە روویدا، دەنگى تەقینەوەکە ئاسایی نەبوو، پارچە لەهەموو لایەکەوە بەر خانووەکەم دەکەوت، خۆم لەپشت و سنگمەوە بریندار بووم، محەممەدى کوڕم تاوەکو ئێستا چارەسەر وەردەگرێت\". ساڵى ٢٠١٤ ئەو قەزایە لەلایەن رێکخراوى داعشەوە داگیرکرا و لەساڵى ٢٠١٧ سوپاى عێراق قەزاکەى کۆنتڕۆڵکردەوە. بەگوتەى بەڕێوەبەرى گشتیى رێکخراوى غەد بۆ چاودێرى ژنان و منداڵ، ١٣٠ خانوو بەتەواوى لەو رووداوەدا خاپووربوون و رووبەڕووى پێنج کیلۆمەتر چوارگۆشە زیانیان بەرکەوتووە، بەهۆى ئەوەى ئەو حەشارگەیەى داعش چەک و تەقەمەنى و ماددەى کیمیایی لێ بووە. رۆژی ٢٦ ى ئایارى ٢٠٢٢، فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ شاندەکەى هۆڵەندا کۆبووەوە، بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى عێراق یەکێک لەو پرسانە باسکراوە بۆردوومانەکەى قەزاى حەویجە بووە، فوئاد حوسێن، بە پێویستى زانیوە شاندەکە پەیوەندى بە فەرماندە سەربازییەکانى وەزارەتى بەرگرى عێراق و شایەتحاڵەکانى رووداوەکە بکەن لە حەویجە و قوربانیانی رووداوەکە قەرەبوو بکرێنەوە. بەڵام عەبدوڵڵا عجێلى نەیتوانی چاوى بە شاندەکەى هۆڵەندا بکەوێت، لەگەڵ ئەوەى سکاڵاشى لەدژیان تۆمارنەکردووە، ئەو دەڵێت: \"هۆڵەندا پەرۆش نەبووە لە بەدواداچوونى کەیسەکەمان\". قەزاى حەویجە دەکەوێتە خۆرئاواى پارێزگاى کەرکووک و ٣٠٠ کیلۆمەتر لە باکوورى بەغدا دوورە، ژمارەى دانیشتووانى کە زۆرینەى عەرەبی سوننەن، بە ٥٠٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت. تۆفان وەهاب دەڵێت: \"شاندەکە بەهۆکارى ئەمنى نەیانتوانى سەردانی حەویجە بکەن، بەڵام لەگەڵ جومعە عیناد، وەزیرى بەرگرى کۆبوونەوە، بڕیاردراوە بەشێک لە نوێنەرانى قوربانیانى ئەو رووداوە بانگهێشتى هۆڵەندا بکەن و لەبەردەم لیژنەیەکى هاوبەشی حکومەت و پەرلەمانى ئەو وڵاتە گوتەیان لێ وەربگیرێت\". بەگوێرەى بنەماى ١٣ لە یاسای نێودەوڵەتى مرۆیی عورفی ساڵى ١٩٩٦، هەموو جۆرە بۆردوومانێک بەهەر رێگەیەک بێت بۆ سەر هەر ئامانجێکى سەربازیی بێت بەبێ جیانەکردنەوەى ئامانجى مەدەنى، قەدەخەیە.", "summary": "شاندێکى حکومەتى هۆڵەندا لە عێراق لێکۆڵینەوە لە بۆردوومانێکى \"هەڵە\"ى هێزە ئاسمانییەکانی دەکات، کە حەوت ساڵ لەمەوبەر لە کەرکووک روویداوە و ٨٥ کەسی سڤیل لە رووداوەکەدا کوژراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/310520222", "category": "iraq", "summary_length": 173, "article_length": 4222, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 2017}, {"article": "بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە رۆژی هەینی ٢٠٢٠/١٠/٠٢ بڵاوکراوەتەوە، جەیهون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان تەلەفۆنی بۆ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە. لە پەیوەندییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان باسی لە قەیرانی نێوان وڵاتەکەی و ئەرمینیا و مێژووی ئەو ناکۆکییە و شەڕی ئێستای نێوانیان کردووە. لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە فوئاد حوسێن هیوای خواستووە هەردوو لایەنی ناکۆکییەکە بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن و گوتوویەتی، بە گوێرەی ئەزموونەکانی پێشوویان و بە پشتبەستن بە بۆچوونیان، پێیان وانییە تووندوتیژی و جەنگ رێگەی گەیشتن بێت بە ئامانجەکان. وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە هەردوو وڵات کردووە دانوستاندن بکەن و بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانیان پشت بە چارەسەرە سیاسییەکان ببەستن، ئەوەش بە گوێرەی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان.", "summary": "وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لە ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن و بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانیان پشت بە چارەسەری سیاسی ببەستن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/021020207", "category": "iraq", "summary_length": 151, "article_length": 764, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 353}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كە ئەمڕۆ سێشەممە ٩/٢/٢٠٢١ بڵاوی كردووەتەوە: \"دوای ٣٠ رۆژ بەدواداچوون و پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی دژە تیرۆر لە پارێزگای ئەنبار، لە چەند هەڵمەتێكی ئەمنیدا ٢٤ چەكداری داعشیان لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای سنووری پارێزگاكە دەستگیر كرد، كە بەگوێرەی ماددەی ٤ی یاسای تیرۆر داواکرابوون\". هەر بەپێی راگەیێندراوی ئاژانسەکە، چەكدارە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا ناوە كە لە كەرتی ئەنبار و فەللوجە كاریان بۆ داعش كردووە و هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی سڤیلیان كردوەتە ئامانج\". ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی یەکشەممە دەستگیرکردنی ١٥ تۆمەتباری لە بەغدا و شەش تۆمەتباریشی لە بەسرە راگەیاند. هەروەها ئاژانسەکە دوێنێ دووشەممە لە راگەیێندراوێکی دیکەدا دەستگیرکردنی ١٥ تۆمەتباری لە نەینەوا راگەیاند، کە سەرجەمیان لە دانپێدانەکانیان گوتبوویان پێشتر کاریان بۆ داعش کردووە، سەرجەمیشیان بەپێی مادە ٤ی تیرۆر داوا کرابوون.", "summary": "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی ٢٤ چەكداری داعشی لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند. لە دوو رۆژی رابردووشدا ٣٦ چەکداری دیکەیان لە بەغدا و بەسرە و نەینەوا دەستگیرکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090220212", "category": "iraq", "summary_length": 227, "article_length": 991, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 444}, {"article": "لە خانەقین مەترسیی ئەوە هەیە بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە کوردییەکان کورد کورسی لە دەستبدات. بەڵام لە بازنەی دوو تەنیا پارتی بەربژێرێکی هەیە. میرفەت ئەحمەد بەربژێرەکەی پارتی پێیوایە هەموو کوردی ناوچەکە بەبێ جیاوازی دەنگی پێدەدەن. هاوپەیمانی کوردستان و لایەنەکانی دیکەش بەربژێریان نییە و پشتیوانیی ئەو دەکەن. لە بازنەی خانەقین هاوپەیمانی کوردستان بەربژێرێکی ژن و پارتیش هەر ژنی بەربژێر کردووە. بەربژێرەکەی هاوپەیمانی کوردستان دەڵێت؛ هەڵبژاردنی ئەمجارە لەسەر ناسنامەی خانەقینە بەڵام بۆ یەکەمجارە عەرەبە هاوردەکان لەناو خانەقین دەوری خاوەن ماڵ دەبینن و رکابەرییەکی زۆر هەیە و لەگەڵ کورد رکابەری دەکەن و چەند کوردێکیش لەلایەن پێکهاتەی عەرەبی پاڵپشتییان لێدەکرێت. لە پارێزگای دیالە کورد گرەوی زیادکردنی دەنگەکانی لە دوو بازنەدا دەکات. هەڵبژاردنی رابردوو کورد یەک کورسی بردەوە. بۆ ئەم هەڵبژاردنە ٧ بەربژێری کورد هەن. پارێزگای دیالە ١٤ کورسیی پەرلەمانی عێراقی هەیە. لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ دا، شیعە بە ٧ کورسی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو. هەروەها سووننە ٦ کورسی و یەکێتیش کورسییەکان بردبووەوە. بۆ ئەم هەڵبژاردنەش تووندترین ململانێ لەنێوان شیعە و سوننەدایە بۆ بەدەستهێنانی کورسی زیاتر. بەربژێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ژنە و تەنها کوردە لە بازنەی دوو بەشدارە و پشتی بەدەنگدەرانی ناحیەی مەندەلی، بەلەدروز و شارەبان بەستووە، دەڵێت رکابەرییەکی زۆر تووند لە نێوان بەربژێرەکانی سنوورەکەیاندا هەیە و ئەویش بە پشتیوانی کورد چاوەڕوانی سەرکەوتن دەکات. میرفەت ئەحمەد شکور بەربژێری پارتی لە بازنەی دووی دیالە بە رووداوی گوت، هاوپەیمانی کوردستان و لایەنەکانی دیکەش بەربژێریان نییە و پشتیوانی ئەو دەکەن. گوتیشی، خەڵکی ناوچەکە دەڵێن هەر دەنگ دەدەنە کورد و لایان گرنگ نییە بەربژێری چی حیزبێکە و پشتیوانیی دەکەن. پارێزگای دیالە کە چەندین ناوچەی هێشتا شوێنەواری وێرانکارییەکانی شەڕی چەکدارانی داعشی پێوەدیارە. دابەشکراوە بەسەر چوار بازنەدا، کورد لە دووبازنەدا بەربژیری هەیە، ئەوانیش بازنەی دوو کە مەندەلی و شارەبانی تێدایە. هەروەها بازنەی چوار کە (خانەقین - گوڵاڵە - سەعدییە و قەرەتەپە)ی تێدایە و زۆرترین بەربژێرەکانی کورد لەوێدان. لە سنووری پارێزگای دیالە ١٦٤ بەرژێر هەن. ١٢٦ یان بەربژێری حیزب و هاوپەیمانەکانن و ٣٨ بەربژێریشیان سەربەخۆن. لەنێو بەربژێرەکاندا پارتی دیموکراتی کوردستان ٢ بەربژێر، هاوپەیمانی کوردستان ١ بەربژێر، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ٢ بەربژێریان هەیە و دوو بەربژێری سەربەخۆش هەن.", "summary": "بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دیالە ٧ کورد بەربژێرن. چوار بەربژێر لە بازنەی چوار کە خانەقین و ناحیەکانی گوڵاڵە - سەعدییە و قەرەتەپە دەگرێتەوە لەلایەن حیزبەکانەوە بەربژێرکراون و دوو کەسیش وەک سەربەخۆ بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/210920211", "category": "iraq", "summary_length": 237, "article_length": 2196, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 981}, {"article": "پێشانگەکە لە ناوەڕاستی شاری بەسرەدایە و بەهۆی ئاگرەکەشەوە تەواوی ئۆتۆمبێلەکانی ناوی سووتاون، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کە ژمارەی ئۆتۆمبێلە سووتاوەکان چەندە. ژمارەیەک چالاکوانی خەڵکی بەسرە دەڵێن، ئاگرەکە سەرەتا لە رێستۆرانتێکی تەنیشت پێشانگەکە کەوتووەتەوە و دواتر گەیشتووەتە نێو ئەو پێشانگەیە. بەرگریی شارستانیی بەسرەش دەڵێت، تیمەکانیان زوو فریا کەوتوون و نەیانهێشتووە ئاگرەکە بچێتە نێو پێشانگەکانی دیکە و هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە. بەپێی راگەیێندراوی بەرگریی شارستانیی بەسرە، ئاگر زیانی زۆری بەو پێشانگەیە گەیاندووە کە گەیشتووەتە ناوی.", "summary": "لە شاری بەسرەی خوارووی عێراق ئاگر لە پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل کەوتەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/080820216", "category": "iraq", "summary_length": 104, "article_length": 542, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 252}, {"article": "لیوا لەیس حەمدانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"گەنجەکە ناوی عەدنان نەشوان سلێمانە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و دانیشتووی گوندی عومەر قابچییە لە سنووری ناحیەی باشیک. کاژێر ١١: ٠٠ ـی پێشنیوەڕۆ تەرمەکەی بە سەربڕاوی دۆزرایەوە. \" بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەوا کە گوتەیان لە کەسوکاری گەنجەکە وەرگرتووە، \"ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەس نەبووە\"، هەروەها گوتیشی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی نەینەوا کراوە. لیوا لەیس حەمدانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوە کرد، لە دوای شەڕی داعش ئەوە یەکەمجارە تاوانی لەو شێوەیە ئەنجامدەدرێت، دەشڵێت، \"بەشێوەیەک تاوانەکە کراوە کە سەری بە تەواوی لە لەشی جیاکراوەتەوە. \" پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەواش دەڵێت، لە ماوەی داهاتوودا وردەکاریی رووداوەکە بۆ راگەیاندنەکان باس دەکەن. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، باوکی ئەو گەنجە کە ناوی نەشوان سلێمانە، پێشتر لە لایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.", "summary": "بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەوا رایدەگەیێنێت، پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ١١ - ٠٥ - ٢٠٢٢، تەرمی گەنجێک بەسەربڕاوی لەنێو پارکێکی شارەکە دۆزراوەتەوە، دەشڵێت، \"لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/110520228", "category": "iraq", "summary_length": 189, "article_length": 965, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 447}, {"article": "عەمید فوئاد کەریم، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای زیقار ئەمڕۆ هەینی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"کاژێر ٩: ٣٠ی شەوی دوێنێ پێنجشەممە؛ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە بوونی شەڕ و تەقەکردن لە ناوچەی زەعبەلاتی شارۆچکەی غەراف لە پارێزگای زیقار ئاگادارکرایەوە؛ بۆیە هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتن چووە شوێنی رووداوەکە\". لە لێکۆڵینەوەکاندا، بە گوتەی عەمید فوئاد کەریم بۆیان ئاشکرا بووە، \"کەسێک بەناوی غازی حەسەن کەریم کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩ یە و فەرمانبەرە گوللەیەک بەر لای راستی شانی کەوتووە و بریندارە؛ بۆیە گواسترایەوە نەخۆشخانەی فێرکاریی حوسێن، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا\". گوتەبێژی پۆلیسی زیقار گوتیشی: \"بە گوتەی ئەندامانی خێزانەکەی؛ ئەو گەنجە خۆی تەقەی لە خۆی کردووە و خۆی کوشتووە، ئەوەش دوای داڕووخانی لە رووی دەروونییەوە؛ بەهۆی ئەوەی ئەندامانی خێزانەکەی رێگەیان پێنەداوە ژنی دووەم بهێنێت\".", "summary": "پۆلیسی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق رایگەیاند، گەنجێک لە پارێزگاکە بەهۆی رێگریکردنی لەلایەن خێزانەکەیەوە بەوەی بۆ دووەمجار ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت و ببێتە خاوەنی دوو هاوژین خۆی کوشت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/180620217", "category": "iraq", "summary_length": 185, "article_length": 832, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 397}, {"article": "تووڕەیی شەقام لە لایەنە شیعەکان و بێ متمانەیی خەڵك بە لایەنەکان لە بەغدا وای کردووە بەشێك لە خەڵک هەر لە ئێستاوە گرەو لەسەر دۆڕانی لایەنەکان بکەن و بەشێکی دیکەش دەڵێن، هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت. دابەشبوونی پێکهاتە و لایەنەکان و زیادبوونی ژمارەی هاوپەیمانی و حیزبەکانیش وای کردووە هەڵبژاردنەکە ئاڵۆز بێت بە تایبەت کە بازنەکانی هەڵبژاردنیش گۆڕاون و یەکەمجارە عێراق بە ٨٣ بازنەوە بچێتە نێو هەڵبژاردن. بڕیارە لە ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ خەڵکی عێراق بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و نوێنەرەکانی خۆیان بۆ پەرلەمان هەڵبژێرن و بڕیار لە داهاتووی سیاسیی چوار ساڵی ئاییندەی وڵاتەکەیان بدەن. ئەوە یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە لە عێراق ئەنجامدەدرێت، ئەوەش دوای خۆپێشاندانی ناڕەزایی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠ کە دەیان هەزار کەس لە بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق داوای گۆڕانکاری و باشترکردنی دۆخ و گوزەرانیان کرد. لە ئەنجامدا کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەستی لەکارکێشایەوە، بەڵێنی کابینەی نوێش بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، رێکخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت بوو. هەڵبژاردنی ئەمجارە بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەڕێوەدەچێت، رکابەری تووند لەنێو ماڵی شیعەدا هەیە، ئەوان بە ٥ هاوپەیمانی سەرەکی رکابەری یەکدی دەکەن بۆ بردنەوەی زۆرترین کورسی، کە پێکهاتوون لە رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نووری مالیکی، هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت، بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم و حەیدەر عەبادی، هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی فالح فەییاز، هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری. عەلا ئەلخەتیب، چاودێرێکی سیاسیی شیعە دەڵێت، \"پێموایە فراکسیۆنە شیعەکان گەورە دۆڕاو دەبن لەم هەڵبژاردنە. بۆچی؟ چونکە کاردانەوەیەکی جەماوەری گەورە هەیە کە لە بۆشاییەوە نەهاتووە لە راستیدا خزمەتگوزاریی کەمە و ئەوەی کە دەبێت حکومەت پێشکێشی هاووڵاتیانی بکات، نایکات. دیمەنی شیعی دیمەنە ئاڵۆز و تێکەڵەکەیە لەم هەڵبژاردنانەدا، روون نییە و تەمومژاوییە. بەڵام بەدڵنیاییەوە گۆڕانکارییەکان هێندە گەورە نین کە هەندێ کەس چاوەڕێیان دەکات، بە دڵنیاییەوە هەندێ گۆڕانکاری روودەدەن کە دەبنە هۆی بنیاتنانی چەند شتێك بۆ قۆناخەکانی داهاتوو\". سوننەکانیش بەسەر دوو بەرەی سەرەکیدا دابەشبوون کە پێکهاتوون لە؛ هاوپەیمانی تەقدووم\"پێشکەوتن\"ی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، هەروەها هاوپەیمانیی عەزمی عێراق بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر. ئەو دوو هاوپەیمانییە سەرەکیترینن لە گۆڕەپانی سیاسیی سوننە. غانم عەبد، چاودێری سیاسیی سوننە دەڵێت، \"پێموانییە ئەم چینە سیاسیە شتێك بۆ هاووڵاتیی سوننە پێشکێشبکەن، چونکە ئەمە یەکەمجار نییە بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەن، پێشتر بەشدارییان کردووە و وەزارەتیان وەرگرتووە و لە پەرلەمانیش هەن، بەڵام چ شتێكیان بۆ هاووڵاتییانی سوننەیان کردووە؟ هێشتا سوننەکان لە کەمپەکانن و ماڵەکانیان وێرانن، بۆیە دەتوانم بڵێم بەشداریکردنیان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیانە، بەڵام لەوانەیە سوپرایزێک رووبدات و خەڵکی سوننە ئەو بەربژێرانە هەڵبژێرێت کە لە پارتە سیاسییەکانەوە دوورن کە دەبێتەهۆی دەرکەوتنی کەسانی گەنجی ئەکادیمست کە نوێنەرایەتیی پارێزگا سوننەکان دەکەن باشتر لە دایناسۆرەکانی سیاسەت\". لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، کە گەورەترینیان پارتی دیموکراتی کوردستانە، وەکو حیزب بەشداری کردووە و جگە لە بازنەکانی باشووری کوردستان و گەڕانەوە بۆ رکابەری هەڵبژاردن لە کەرکووک دوای بایکۆتکردنی لە دوایین هەڵبژاردندا، لە چەند پارێزگایەکی عێراقیش گرەوی خۆی کردووە و لە بەغدا و ئەنبار کەربەلاش بەربژێری هەن. لەلایەکی دیکەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ یەکەمجار پێکەوە هاوپەیمانییان دروستکردووە بە ناوی \"هاوپەیمانیی کوردستان\"، ئامانجیان زیادکردنی دەنگی هەردوولایانە و رکابەری سەرەکیی پارتی دیموکراتی کوردستانن. لەنێو لایەنە ئیسلامییەکانیش، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان تەنیا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە شەش بەربژێر رکابەری دەکات. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش هاوشێوەی کۆمەڵی دادگەریی تەنیا لە هەرێمی کوردستان رکابەری دەکات، بە شەش بەربژێری سەربەخۆ. نەوەی نوێش، جگە لە باشووری کوردستان، لە چەند پارێزگایەکی عێراقیش بەشداری کردووە و بەربژێری هەن.", "summary": "لە هەڵبژاردندا لایەنە سەرەکییەکانی شیعە بە ٥ هاوپەیمانی و کوردیش بە پارتی جیاواز و سەربەخۆ دەچنە نێو هەڵبژاردن، سوننە و تورکمانیش بەسەر چەند هاوپەیمانی و لایەنێک دابەش بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/050920212", "category": "iraq", "summary_length": 173, "article_length": 3644, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 1662}, {"article": "بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە ٢٧.٤.٢٠٢٢، لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبووک رایگەیاند، وشکبوونی دەریاچەی ساوە مرواری باشووری عێراق جێگەی داخە و بیرهێنانەوەیەکی سەختە سەبارەت بە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا کە هەڕەشەیەکی مان و نەمانە بۆ ئایندەیان لە عێراق و ناوچەکە و جیهان، بۆیە دەبێ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ببێتە کارێکی لەپێشینەی نیشتمانی بۆ عێراق. چەند ساڵێکە وشکەساڵی هەڕەشە لە عێراق دەکات و رۆژ لە دوای رۆژ مەترسیی وشکبوونی رووبار و دەریاچەکان زیاتر دەبن و ئاستی ئاو بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بۆ یەکەمجاریشە دەریاچەیەکی مێژوویی لە عێراق بە تەواوی وشکدەبێت. دەریاچەی ساوە کە دەکەوێتە پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراق و یەکێکە لە دەریاچە مێژووییەکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی کەمی باران و لێدانی ژمارەیەکی زۆری بیری ئیرتوازی لە سنوورەکە بە تەواوەتی وشکیکردووە. سەرۆککۆماری عێراق دەشڵێت، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسە، دوای ١٠ ساڵی دیکەش دەبێتە ٥٣ ملیۆن کەس، هاوکات لەگەڵ ئەوە داواکاری لەسەر ئاو زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا بەبیابانبوون کاریگەری لەسەر ٣٩ % ـی خاک داناوە، کەمئاویش کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر هەموو ناوچەیەکی عێراق و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەپیتی زەوی کشتوکاڵییەکان لە ئەنجامی سوێربوون. بەرهەم ساڵح هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات: \"عێراق پێنجەم خراپترین وڵاتە لە رووی کەمئاوی و دابینکردنی خۆراک و بەرزبوونی پلەی گەرما، هاوکات بەپێی توێژینەوەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٣٥ کورتهێنانی ئاو لە عێراق بگاتە ١٠ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن مەترسێجا، بەهۆی کەمبوونی ئاوی هاتوو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات، لەگەڵ بەهەڵمبوونی ئاوی بەنداوەکان و پێشنەخستنی شێوازی ئاودان. \" رۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵی، ئەو گۆڕانەی لە کەشوهەوادا روودەدات و کەمی رێژەی بارانبارین و تێکچوونی خاکی عێراق و چەند هۆکارێکی دیکە، پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو گەرمتر بێت، جگە لەوەش خۆڵبارین لە چەندین ناوچەی عێراق بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر دەبێت. بەرهەم ساڵح گوتیشی: \"بوژاندنەوەی وڵاتی دوو رووبارەکە پرۆژەیەکە بۆ عێراق و هەموو ناوچەکەمان، کە هەڕەشەی ترسناکی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە. پرۆژەکە پشت بە ستراتیژییەک دەبەستێت کە بریتییە لە نەمام چاندن و پێشخستنی چۆنێتی بەکارهێنانی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات، لەگەڵ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە و بەستنەوەی پلانە ژینگەییەکانی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە لە چوارچێوەی هاوپشتیوانیی هاوبەشدا. \" سەرۆککۆماری عێراق جەختیشی کردەوە، دەستپێشخەری بووژاندنەوەی وڵاتی دوو رووبارەکە کە پار خستیانەڕوو و ئەنجوومەنی وەزیران پەسندی کرد، \"دەبێ کارا بکرێت و پێشبخرێت وەکو چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ بونیادنانی ئابوورییەکی سەوز و پاڵپشتیکار بۆ سەرچاوە نەوتییەکان، هەروەها بۆ خۆپاراستن لە مایەپووچبوونی داهاتی ئاو و وشکەساڵی و لێکەوتەکانی لەسەر جێهێشتنی گوند و گوندەوارەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان. \"", "summary": "سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی ٢٠٣٥ کورتهێنانی ئاو لە عێراق بگاتە ١٠ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن مەترسێجا، بەهۆی کەمبوونی ئاوی هاتوو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات، لەگەڵ بەهەڵمبوونی ئاوی بەنداوەکان و پێشنەخستنی شێوازی ئاودان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/270420225", "category": "iraq", "summary_length": 270, "article_length": 2662, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 1190}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٠١ - ٠٣ - ٢٠٢٢ عەباس زاملی، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق دەکەن لەبارەی \"نادەستووریبوونی دووبارە کردنەوەی دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار\" و هەروەها دەشڵێت، \"جارێکی دیکە دادگەی فیدراڵیی عێراق هێز و کارایی خۆی سەلماند\". سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت: \"پێویستە هەموولایەک رێز لە بڕیارەکانی دادگە بگرێت، ئەو دەوڵەتەی کە تێیدا یاسا سەروەرە، سەرکەوتوو دەبێت و پێشکەوتوو لە سەرجەم بوارەکاندا بەدەستدەهێنێت\". ئەمڕۆ سێشەممە دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی کەیسی یاساییبوونی دووبارە کردنەوەی دەرگەی خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کۆبووەوە، دادگە شێوازی دووبارە کردنەوەی دەرگەی خۆبەربژێرکردنی لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە نادەستووری دانا. بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر شێوازی دووبارە کردنەوەی دەرگەی خۆ بەربژێرکردنە و دادگە دەڵێت، \"ئەگەر بیانەوێت دووبارە دەرگەی خۆ بەربژێرکردن بکەنەوە، پێویستە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بکرێت و پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر بدەن. \" بە گوتەی پەیامنێری رووداو لە بەغدا، دادگەی فیدراڵیی عێراق هیچ کاتێکی دیارینەکردووە بۆ ئەو کۆبوونەوەیەی کە دەبێت لە پەرلەمان بکرێت و بڕیاری دووبارە کردنەوەی دەرگەی خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بدرێت. لە راگەیێندراوێکدا دادگەی باڵاى فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، دووبارەکردنەوەى دەرگەى خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستى سەرۆککۆمار نادەستوورییە، بەڵام دەکرێت جارێکى دیکە دەرگەى خۆ بەربژێرکردن بۆ ئەو پۆستە بکرێتەوە، ئەوەش بە بڕیارى ئەنجوومەنى نوێنەران، نەوەک سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە. دادگەکە ئاماژەى بەوە داوە، کە هیچ دەستەواژەیەکى دەستووریى یان یاسایی نییە دەسەڵات بداتە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەران دەرگەى خۆبەربژێرکردن بکاتەوە. تانەکە لەلایەن باسم خەشان، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەران پێشکێشی دادگەی باڵاى فیدراڵیی عێراق کرابوو، ئەو پێیوایە دووبارە کردنەوەى دەرگەى خۆبەربژێرکردن پێچەوانەى هەردوو مادەى ٥٩ و ٧٢ ـى دەستوورى عێراقە کە تایبەتن بە پرۆسەى خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستى سەرۆککۆمار و بڕیاردان لە نێو ئەنجوومەنى نوێنەراندا. لە ٨ ـى مانگى شوباتى رابردوودا محەممەد حەلبوسی، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق بۆ جارێکى دیکە دەرگەى خۆبەربژێرکردنى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار کردەوە، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنى ئەو ٣٠ رۆژەى دەستوور دیاریکردبوو بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە دوای یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى نوێ کە کۆبوونەوەکە بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کە ٢٢٠ پەرلەمانتارە، نەکرا. رۆژی ٢٢ ـى شوبات سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ناوى ٣٣ بەربژێری ئاشکرا کرد کە خۆیان بۆ پۆستى سەرۆککۆمار بەربژێرکردووە.", "summary": "فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق پێشوازیی لە بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەکات لەبارەی دووبارە کردنەوەی دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/010320225", "category": "iraq", "summary_length": 156, "article_length": 2409, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 1108}, {"article": "حەسەن نازم، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەروبەندی کۆبوونەوەدان سەبارەت بە بودجەی ساڵی ٢٠٢١، بە گوتەی ئەو \"بڕیاردراوە خاڵە سنوورییەکان بە تۆڕی ئینتەرنێت ببەسترێنەوە\". گوتەبێژەکەی حکومەتی عێراق پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە یاسای قەرز وەکو چەترێک ناوبردووە کە بڕیار لەسەر سەرجەم رێککەوتنەکانی دیکە دەدات. ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی یەکەم خالد بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند \"وەزیری دارایی داوایكردووە بودجەی ساڵی داهاتوو رەوانەی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بكەین، پێشبینی دەكەم لە چوار رۆژی داهاتوودا تاوتوێكردنی بودجە تەواوببێت، سەبارەت بە لایەنی وەبەرهێنانیش لە بودجە لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتیی رێككەوتووین\". رۆژی ١٤ی کانوونی یەکەم قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، گفتوگۆکان شکستیان نەهێناوە و بەردەوامن تاوەکو دەگەنە ئەنجام. تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق بودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراقی نەناردووەتە پەرلەمان کە نزیکەی دوو مانگ لە وادەی دیاریکراو بۆ ناردنی دواکەوتووە. هەروەها بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیش لە بودجەی گشتیی عێراقدا دیارینەکراوە، ئەمە بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکانی ئەو شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن کە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق چوونەتە بەغدا. دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستانیش لەسەر رێککەوتن لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی هەرێمی کوردستان و لە بەرامبەردا بەغدا چەند پارە دەداتە هەرێمی کوردستان وەستاوە، تاوەکو ئێستاش دیار نییە ئاخۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ بەبێ یەکلاییکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان دەکات، یاخود چاوەڕوان دەبێ تاوەکو یەکلاییکردنەوەی ئەو بەشە بودجەیە. قەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ عێراق دەگاتە زیاتر لە ١٥٠ تریلیۆن دینار، بەوەش نزیکەی ١٠٠ تریلیۆن دینار کورتدەهێنێ، بۆیە عێراق ناچار دەبێ قەرزێکی زۆر بکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە، کە رەنگە ٣٠ ترلیۆن دینار بێت. رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران چووە بەغدا، پێش رۆیشتنیان ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"شاندەکە دەسەڵاتی تەواوی رێککەوتنیان پێدراوە\". لەماوەی ئەو شەش رۆژەدا شاندەکە لە بەغدا کۆبوونەوەی بەجیا و هاوبەشیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وەزیرانی نەوت، دارایی، لیژنەی راسپێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر، حیکمە و چەند پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەکانی دارایی و لیژنەکانی دیکە کردووە.", "summary": "گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بودجەی ساڵی ٢٠٢١ قەیرانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات، دەشڵێت \"هەرێمی کوردستان پابەندە بە یاسای کورتهێنانی دارایی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/151220206", "category": "iraq", "summary_length": 164, "article_length": 2334, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 1036}, {"article": "لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی کەرکووکەوە نەجات حوسێن، ئەندامی فراکسیۆنی تورکمانی ئەنجوومەنە هەڵوەشاوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بڕیارەکەی دادگە تەنها پێبژاردنە و ئەوانیش وەک فراکسیۆن تێبینیان لەسەر بڕیارەکە هەیە، داوای پێداچوونەوەیان کردووە و بڕیارە رۆژی سێشەممە دانیشتنێکی دیکه بکرێتەوە لەسەر ئەو سکاڵایە\". نەجات حوسێن گوتیشی، \"ئەو کێشەیە پەیوەستە بە پرسی دامەزراندنی گرێبەست لە ساڵی ٢٠١٨ کاتێک ژمارەیەک یەکەی دامەزراندن لە نەتەوە جیاوازەکان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا هات، ئەو کاتیش یەکێک کە هەلی دامەزراندنی نەبووە، چووە لە رێگەی کەسانی ناسیاوی خۆیەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کردووین. \" لە ساڵی ٢٠١٨ بە بڕیاری حکومەتی عێراق ١٢ فەرمانبەری نوێی بۆ ئەنجوومەنەکە دامەزراند، ئەو کات ٦ فەرمانبەر لە پێکهاتەی کورد و ٤ی تورکمان و ٢ی عەرەب دامەزرێندران، فراکسیۆنی تورکمانی بەوە تۆمەتبارکران لایەنگیرییان کردووە لە پشتگیریی چوار کەسی نزیکی خۆیان لەو دامەزراندنەی پشکی تورکمان.", "summary": "بەهۆی کێشەی مامەڵەیەکی دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەری ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ٢٠١٨، هەریەک لە ٩ ئەندامەکەی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە سزای پێبژاردنی یەک ملیۆن دیناریان بەسەردا سەپێندرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/210620211", "category": "iraq", "summary_length": 225, "article_length": 868, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 388}, {"article": "لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر توویتەر بڵاویکردەوە: \"لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوام و پشت بەستن بە زانیاریی هەواڵگری، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/١١/٢٠٢٠ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەبو نەبەء، هاوئاهەنگیكاری كارگێڕیی گشتیی چەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستگیركرد. \" بەگوتەی رەسول، لە سەرەتای هاتنی ئەبو نەبەء لە وڵاتێكی دیكەوە بۆ عێراق لەلایەن هەواڵگریی دەزگای دژە تیرۆر چاودێریكراوە و دەڵێت: \"بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكانی دەوروبەری شاری بەغدا هاتووەتە عێراق\". گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە بە ئامانجی رێگرتن لە دووبارە گەڕانەوەی چەكدارە هەڵاتووەكانی داعش بۆ عێراق، هێزە ئەمنییەكان لە پڕۆسەكانی پشكنین و دەستگیركردنی گرووپە چەكدارەكان بەردەوام دەبن. ئەبو نەبەء لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە پەیوەندی لەگەڵ گرووپە پەرگیرەکاندا هەبووە، لەوانە قاعیدە و دواتریش داعش. دەستی لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە. لەرێگەی نامەی كاغەزیشەوە فەرمانی لە والیی عێراقی رێکخراوی داعش وەرگرتووە.", "summary": "گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رایگەیاند، دژە تیرۆری عێراق ئەندامێكی دیاری رێكخراوی داعشیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستگیركرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/23112020", "category": "iraq", "summary_length": 153, "article_length": 995, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 461}, {"article": "د. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا روونیکردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی ٢٤٠ کۆچبەری عێراقی و گەشتیاری هەڵگرتووە، کە لە بێلاڕووس و سنووری هاوبەش لەگەڵ لیتوانیا گیریانخواردبوو و بەرەو بەغدا بەڕێکەوتووە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێڵی ئاسمانیی عێراق هەموو هەوڵە تایبەتەکانی دەخاتەگەڕ لەگەڵ کادیرانی دیپلۆماسی لە مینسک بۆ ئەوەی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بکەن. رۆژی ٠٦ - ٠٨ - ٢٠٢١ یۆڤیتا سانداتێ، بەرپرسی نووسینگەی لیتوانیای رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بە رووداوی راگەیاند، ئێستا زیاد لە چوار هەزار کۆچبەر هەن کە لە بێلاڕووسەوە چوونەتە لیتوانیا و زیاتر لە ٢٧٠٠ کۆچبەریان عێراقین. لە ساڵانی رابردوودا هاونیشتمانیان زیاتر رێگەی تورکیا و پەڕینەوە بۆ یۆنان و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپایان هەڵدەبژارد؛ بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا چوون بۆ بێلاڕووس بە فڕۆکە و لەوێوە پەڕینەوە بۆ نێو لیتوانیا بووەتە رێگەیەکی سەرەکیی گەیشتن بە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا. ئۆپۆزیسیۆنی بێلاڕووس دەڵێت، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس بە شێوەیەکی بەمەبەست رێگە دەدات کۆچبەرانی وڵاتانی جیاوازی جیهان لە رێگەی وڵاتەکەیەوە بچنە نێو لیتوانیا، ئەوەش دوای ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر بێلاڕووسدا سەپاند. بەپێی ئاماری وەزارەتی دەرەوەی عێراق تەنیا لە سێ مانگی رابردوودا نزیکەی ١٠٠٠ کەس لە بێلاڕووسەوە بەقاچاخ هەوڵیانداوە بگەنە وڵاتانی لیتوانیا، لاتفیا و پۆڵەندا و زیاتر لە ٥٠٠ کەس لەو کەسانە گیراون و گەڕێندراونەتەوە عێراق. لەبارەی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە، بۆتان محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری دەزگای لووتکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوانە لەو کۆچبەرانە نین کە لە کەمپەکانی لیتوانیادان. بەڵام بە هاوئاهەنگی دەچنە لیتوانیا و لەوێوە دەگەڕێنەوە عێراق. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەمڕۆ تەرمی جەعفەر حارسیش دەگەڕێندرێتەوە، کە لەسەر سنووری بیلارووسیا و لیتوانیا گیانی لەدەستدابوو.", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیێنیت، گەشتی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە بێلاڕووس و لیتوانیا گیریان خواردووە بۆ بەغدا دەستیپێکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/100820217", "category": "iraq", "summary_length": 139, "article_length": 1768, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 820}, {"article": "رێوڕەسمەکە کاژێر ٠٤: ٣٠ خولەکی ئێوارە لە هۆڵی نیشتمانی لە بەغداد بەڕێوەچوو، هەڵبژاردنی بەربژێرەکانیش لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە ئەنجامدران. داوەرەکانیش بۆ هەر بوارێک جیاواز بوون و کەسانی شارەزا بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی باشترینی بەربژێرەکان دانرابوون. ئەو بەربژێرانەی پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا بەم شێوەیە بوو: پلەی یەکەم: حەیدەر محەممەد براوەکانی بەشی هونەری ریسایکلین: پلەی دووەم: مەحموود حەیدەر براوەکانی بەشی تاکژەنیی میوزیک: پلەی یەکەم: بارين ئەردەڵان براوەکانی بەشی وێنەکێشان (شێوەکاری): براوەکانی بەشی کورتە چیرۆکی کوردی: پلەی یەکەم: بانە مەحموود پلەی دووەم: عوسمان حوسێن پلەی سێیەم: نازیلا پێشڕەو براوەکانی بەشی کورتە چیرۆکی عەرەبی: پلەی یەکەم: ئەنات زرغام پلەی دووەم: سیلاڤ حوسێن پلەی سێیەم: حەرائـ موسا براوەکانی بەشی دەستپێشخەریی کار: پلەی یەکەم: ئەمیر ستار پلەی دووەم: هودە حەسەن پلەی سێیەم: شێوە ئەبوبەکر براوەکانی بەشی کورتە فیلم: پلەی یەکەم: هونەر نەوزاد پلەی دووەم: سەفا محەممەد پلەی سێیەم: سەرهات نەریمان براوەکانی بەشی داهێنانی زانستی: پلەی یەکەم: ئەحمەد جەعفەر پلەی دووەم: ديار دڵشاد پلەی سێیەم: ساڵح مەهدی براوەکانی بەشی هۆنراوەی کوردی: پلەی یەکەم: شاهۆ ساڵح پلەی دووەم: ئالان شێرکۆ پلەی سێیەم: چراخان کاکەخان براوەکانی بەشی هۆنراوەی عەرەبی: پلەی یەکەم: مستەفا حیسام پلەی دووەم: عەلی سالم پلەی سێیەم: سەفا حەديد براوەکانی بەشی پرۆگرامسازی: پلەی یەکەم: زياد ئەسعەد پلەی دووەم: ئاراز ئیبراهيم پلەی سێیەم: دارڤان شڤان خەڵاتەکانی دەزگای روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگاکەیە و دەڵێت، مەبەستیان \"برەودانه بە توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانەبەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەری و ئەدەبی و زانستییەکانیان و بەرهەمی جۆراوجۆری هونەری و ئەدەبی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان و عێراق وەردەگرێت کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ - ٢٥ ساڵانە\" لەو بوارانەی دیاریکردوون. ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ - ١١ - ٢٠٢١ دەزگای روانگە لەنێو بەربژێرەکاندا یەکەم، دووەم و سێیەمی لە سەرجەم بوارە دیاریکراوەکاندا لەلایەن لیژنەکانەوە دیاریکرد و خەڵاتی پێبەخشین.", "summary": "دەزگای روانگە لە بەغدای پایتەختی عێراق رێورەسمێکی بۆ خەڵاتکردنی لاوانی بەهرەمەند رێکخست و لە بوارەکانی کورتە چیرۆک - زمانی کوردی، کورتە چیرۆک - زمانی عەرەبی، کورتە فیلم، فۆتۆگرافی، تاکژەنیی میوزیک، داهێنانی زانستی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەریی کار، هۆنراوە - زمانی کوردی، هۆنراوە - زمانی عەرەبی و پرۆگرامسازی خەڵاتی براوەکانی کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/171120214", "category": "iraq", "summary_length": 343, "article_length": 1948, "summary_token_count": 156, "article_token_count": 858}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی \"بارودۆخی سیاسیی وڵات، پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پێشوەختە\" کردووە. لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، \"تاوتوێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ کرا لەگەڵ گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان\"، هاوکات جەختکراوەتەوە لەسەر \"دادپەروەری لە دابەشکردنی داهات بەسەر رۆڵەکانی گەلی عێراق بەجۆرێک دەستور دادوەربێت بۆ هەموو لایەک\". بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت. لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو پرسە کراوە. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە \"تاوتوێی رەخساندنی کەشێکی لەبار کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی دەرکردنی یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی لە قۆناخی داهاتوودا\". کۆبوونەوەی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی. وێنە: نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق pic. twitter. com / VFLQ ٦ c ٥ Alh - Rudaw (@ Rudawkurdish) January ١١,٢٠٢١", "summary": "ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رۆژ نووری شاوەیس سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/110120219", "category": "iraq", "summary_length": 159, "article_length": 908, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 405}, {"article": "حکومەتی پێشووی عێراق، لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە سەرۆکایەتی دەکرا، لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەستلەکارکێشانەوەی پەسندکرا، پاش تەقینەوەی خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق. ئەندامانی نووسینگەکەی عەبدولمەهدی تۆمەتبارن بە شاردنەوە و بزرکردنی بەڵگەنامەکان، کە پەیوەندییان بە دۆسێ دارایی و ئاسایشییەکانەوە هەیە، جیا لە سەرپێچی کارگێڕیی و یاسایی. ئەبوو جیهاد ئەلهاشمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەبدولمەهدی، بەتایبەت تۆمەتبارکراوە لە دیارنەمانی بەڵگەنامە و نووسراوەکاندا. ئەبو ٢ جیهاد هەروەها تۆمەتبارە بەتێوەگلان، لە دۆسێی سەرکوتی خۆپێشاندەرەکان و فەرمان دەرکردن بۆ هێزە ئەمنییەکان، بەبێ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق ئاگادار بێت. ئەندامێکی دیاری پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەری ' ئەلعەرەبی ئەلیەوم ' ی راگەیاندووە، کە بەڵگەنامە و داواکاری و نووسراوە فەرمییەکان، کە دەبوو لە ئەنجوومەنی وەزیران و بەتایبەت نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا بن، دیارنەماون یان لەناوبراون، لەلایەن حکومەتی پێشووی دەستلەکارکێشاوەوە، بەر لەوەی رادەستی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێ دەستبەکاربێت. بەپێی هەمان سەرچاوە، لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی ئەو نووسراوانە دەکرێت، کە هەندێکی دیکەیان پەیوەندییان بە دۆسیەی ئاسایش، دارایی و فەرمانی دامەزراندن و گرێبەستەکانەوە هەیە، کە حکومەتی ئێستا لە ئەرشیڤی حکومەتدا نایاندۆزێتەوە. ئەو ئەندام پەرلەمانە کە پێیباشبووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، گوتویەتی: \"گومانی زۆر لە ئەبوو جیهاد ئەلهاشمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەبدولمەهدی دەکرێت، کە لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتدا دەستیلەکارکێشاوەتەوە، بەڵام لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشوودا ماوەتەوە، تاوەکو ئەوکاتەی ناوچەی سەوزی بەجێشتووە\". ئەو ئاشکرایکردووە، لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بۆ زانینی هۆکاری دیارنەمانی بەڵگەنامەکان، بەتایبەت کە هەندێکیان بەهۆیانەوە بڕیار و رێوشوێن گیراونەتەبەر لەو کاتەدا، هەروەها هەندێکیان بابەتی گەندەڵی و نیازخراپییان تێدا سەلماوە و سەرۆکوەزیرانی ئێستا، مستەفا کازمی، ئامادە نییە دەرئەنجامەکانیان لە ئەستۆ بگرێت. بەڕێوەبەری نووسینگەکەی عەبدولمەهدی مشتومڕی زۆری لەسەربوو، بەتایبەت لە بارەی چالاکییەکانی و ئەو کارانەی دەیکردن. هەندێک کەس ئەویان بە دەسەڵاتداری راستەقینەی عێراق لە سەردەمی عەبدولمەهدیدا ناودەبرد. حکومەتی مەهدی کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ تاوەکو کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە دەسەڵات بوو. چەندین تۆمەتی وەک گەندەڵی و خراپ ئیدارەدان و پلاندانانی خراپی دراوەتە پاڵ، ئەمە جیا لە هۆکاربوون بۆ فراوانبوونی دەسەڵاتی میلیشیاکان لە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراقدا. جیا لە تێوەگلان لە دۆسیەی کوشتنی خۆپێشاندەرانی سڤیل کە ژمارەیان ٧٠٠ کوژراوە و لە نێویاندا چەندین ' هەرزەکار ' هەیە، هەروەها برینداربوونی ٢٧٠ هەزار خۆپێشاندەر بەپێی راپۆرتە پزیشکی و مافناسییەکانی عێراق. لە هەمانکاتدا رفاندنی دەیان چالاکڤان و رۆژنامەڤان، کە تائێستا چارەنووسی زۆربەیان دیار نییە. هەفتەی پێشوو، ئەنجوومەنی دادوەریی باڵای عێراق، بڕیاریدا هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگری لە حکومەتەکەی عەبدولمەهدی، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسێی کوشتنی خۆپێشاندەرەکاندا، بانگهێشت بکات. حوزەیرانی ساڵی رابردوو، غالب شابەندەر، سیاسەتمەداری عێراقی، گوتی کە ئەبوو جیهاد ئەلهاشمی، \"دەسەڵاتداری راستەقینەی عێراقە نەک عادل عەبدولمەهدی\"، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا گوتیشی \"هاشمی هەموو ئەو بڕیارانە بەسەر عەبدولمەهدیدا دەسەپێنێت، کە ئێران داوای دەکات\". ئەحمەد ئەلنعێمی، پسپۆری کاروباری سیاسی عێراق، دەڵێ بابەتی شاردنەوە و بزرکردنی بەڵگەنامەکان لە هەموو حکومەتەکانی پێشوودا روویانداوە، بەتایبەت حکومەتی نوری مالیکی لە ساڵانی نێوان ٢٠١٠ تاوەکو ٢٠١٤. لەبەرئەوەی ئەو ماوەیە زۆرترین پێشێلکاری یاسایی و گەندەڵیی دارایی بەخۆوە بینیووە. لەبەرئەوە بەدڵنیاییەوە لە حکومەتی عەبدولمەهدیشدا، هەمان شت دووبارە بووەتەوە، بەبەڵگەی ئەوەی کە خوێناویترین سەردەمی بەخۆوە بینی لەگەڵ زۆرترین رووداودا. ئەو دەڵێ رووداوەکانی سەردەمی ئەو حکومەتە زۆر بوون، لە کوشتنی خۆپێشاندەرەکانەوە دەستپێدەکات، تاوەکو کوشتنی قاسم سولەیمانی لە بەغدا و هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق. جیا لە سەرپێچییە داراییەکان و داخورانی گەورەی دامەزراوە و وەزارەتەکان لە سەردەمی ئەو حکومەتەدا کە بووە هۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی. ئەو بە ' ئەلعەرەبی ئەلجەدید ' ی راگەیاندووە \"خاوێنکردنەوەکە و لەناوبردنی دۆکۆمێنتەکان، تەنیا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیان نەگرتووەتەوە، بەڵکو بۆ ئاستی وەزیرەکان و بریکارەکانیان دابەزیووە. هەموو بەرپرسێک کە نزیکدەبێتەوە لە بەجێهێشتنی پۆستەکەی، هەموو ئەو بەڵگەنامانە لەناودەبات، کە بۆی هەیە لە دوا رۆژدا ببێتە هۆکاری لێپێچینەوە یان بەڵگەیەک لەسەری\". ئەو پێیوایە ئەوەی دارودەستەکەی عەبدولمەهدی بەناوی ئەوەوە کردوویانە \"یەکەمین گەندەڵیی بەرچاوە بەو قەبارەیە لە عێراقدا، چونکە سەرۆکوەزیرانی پێشوو، لەلایەن یاریدەدەرەکانییەوە بەکاردەهێنرا، بۆ بەڕێکردنی بابەت و رێوشوێن و بڕیارە نایاساییەکان، کە زیانی بە ماڵی گشتی و یاسا و مافەکانی مرۆڤ لە عێراق گەیاندووە، لە بەرژەوەندیی هێزە بەدەسەڵاتەکانی میلیشیا چەکدارییەکانی لایەنگری ئێران\".", "summary": "سەرچاوە عێراقییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایانکرد، لێکۆڵینەوە لەبارەی دیارنەمانی بەڵگەنامە و نووسراوە فەرمییەکانی تایبەت بە کارەکانی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی دەستیپێکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/080920204", "category": "iraq", "summary_length": 182, "article_length": 4524, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 2036}, {"article": "فایەق شێخ عەلییە، پەرلەمانتاری پێشوو و بەربژێری سەرکەوتووی سەربەخۆ پێش پێنج ساڵ و لە ٢٥ ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی مەترسیی ماددە هۆشبەرەکانی کردووە، بەڵام ئەوکات تەنیا ژمارەیەک رۆژنامەڤان گوێیان بۆ قسەکانی ئەو نوێنەرە گرت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بابەتەکەیان بە هەند وەرنەگرت. ئەو بەربژێرە سەرکەوتووەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، \"خەشخاش ئێستا لە باشووری عێراق دەچێندرێت و ماددەی هۆشبەری لێ بەرهەم دەهێندرێت، ملیۆنان حەبی هۆشبەریش لە ئێرانەوە هاوردەی عێراق دەکرێن\". دوای پێنج ساڵ لە قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت، \"نیوەی گەنجانی عێراق بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، ئەمساڵ ١١ هەزار کەس لە عێراق لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون، زیاتر لە ٤٠٠ کیلۆگرامیش لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە\". ' ئێران گەورەترین رێڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرە بۆ عێراق ' ناوە ناوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست بەسەر ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت، کۆتایی هەفتەی رابردوو لە هەولێر گرووپێک کە خەڵکی ئەفریقا بوون بە ٧٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران، رۆژی سێشەممە ١٤ - ١٢ - ٢٠٢١ لە زیقاریش ١٢ کیلۆگرام لەو ماددەیە دەستی بەسەردا گیرا. بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق بە شێوەیەک زیادیکردووە، وەزارەتی ناوخۆی ناچارکرد لە هەفتەی رابردووەوە دەست بە ئۆپەراسیۆن بکات، بەپێی گوتەی لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئۆپەراسیۆنەکە لە نەجەف، بەسرە و بەغدا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. بیلال سوبحی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق بە رووداوی راگەیاند، \"لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ٣٠ - ١١ - ٢٠٢١ زیاتر لە ١١ هەزار بەکارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، لەو دەستگیرکراوانەدا نیوە زیاتریان بازرگانی ماددەی هۆشبەرن، هەوڵمان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ژیانی خەڵک، بەتایبەت گەنجان، وێران دەکەن\". هەر بەپێی گوتەی بەرپرسانی عێراق، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەنێو ژنانیشدا بەربڵاوە، تەنیا مانگی رابردوو لە عێراق وەکو بەرپرسەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر گوتی، \" ٢٠ ژن لەسەر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، گرووپی تاوانکار ژنانیش دەکەنە ئامانج\". بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر زیاتر لە پارێزگاکانی باشووری عێراق بەربڵاون، گوتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان باس لەوەش دەکات، \"زۆرترین بەکارهێنەر و بازرگان لە پارێزگای میسانن، لە ئەنباریش رێژەکە بەربڵاوە، کریستاڵ و حەشیش دەهێندرێنە باشووری عێراق و لە پارێزگاکانی دیکەشدا بڵاودەکرێنەوە، ترسناکترین ماددە کریستاڵە کە ئێستا بە خێرایی لەنێو گەنجاندا بڵاودەبێتەوە و بەکاردەهێندرێت\". رووداو پرسیاری لەبارەی سەرچاوە و شوێنی هاتنی ماددەی هۆشبەر بۆ عێراق لە بەرپرسەکەی عێراق کرد، بیلال سوبحی گوتی، \"ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ماددەی هۆشبەری تێدا بەرهەم دەهێندرێت، ئەو ماددانە لە رێگەی ئێرانی دراوسێوە لە دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دەهێندرێنە باشووری عێراق، هەندێک جۆری حەب و ماددەی دیکەی هۆشبەریش لە رێگەی سووریا و ناوچە بیابانەکانی ئەنبارەوە دەهێندرێنە نێو عێراق\". هێشتا هیچ شوێنێک لە عێراق کە ماددەی هۆشبەری لێ بەرهەمبهێندرێت پشتڕاست نەبووەتەوە، بەڵام ئەوە روون بووەتەوە کە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زۆر زیادیکردووە و زۆربەشیان لەلایەن بازرگانانەوە دەهێندرێنە نێو خاکی عێراقەوە. پێنج هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە ساڵێکدا دەستگیرکراون بیلال سوبحی بۆ رووداو ئەوەشی خستەڕوو، \"ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس لە عێراق بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون، بەپێی ماددەی ٣٢ی یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێن، سزاکەش بەندکردنە لە ساڵێکەوە تاوەکو سێ ساڵ، لەگەڵ پێبژاردنێک کە لە پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت\". ماددە هۆشبەرەکان چەندین جۆر و شێوازی جیاوازیان هەیە و ئاستی کاریگەریشیان بەپێی جۆرەکانی جیادەکرێتەوە، هەندێک لە ماددەکان لە گیا دروستدەکرێن، هەندێکیشیان دەکرێنە حەب و شرووب. یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەموو ماددە سرووشتی و ئەو ماددانەشی لە ئەنجامدانی گۆڕینی گیا سرووشتییەکانەوە دروستدەکرێن بە ماددەی هۆشبەر ناوبردووە، هەموو ئەو جۆرانەش کە لە شێوەی حەب و شرووبدا دروستدەکرێن، بە کارتێکەرە عەقڵییەکان ناویهێناوە، هەروەها ئەو کەسەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنێت و ئالوودە نەبووە، بە بەکارهێنەر ناودەبرێت، ئەوانەشی کە ئالوودە بوون و گەیشتوونەتە قۆناخێک کە ناتوانن دەستبەرداری بن، بە ئالوودەبوو ناودەهێندرێن.", "summary": "پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، جۆرێکی ماددەی هۆشبەر لە باشووری عێراق بەناوی \"خەشخاش\" دەچێندرێت و ملیۆنان حەبی ماددەی هۆشبەریش لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/151220213", "category": "iraq", "summary_length": 177, "article_length": 4017, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 1820}, {"article": "فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئێوارەی چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق، کە لە ماوەی شەش هەفتەدا ئەمە دووەمین وەزیری فەرەنسییە سەردانی عێراق بکات. بڕیارە وەزیری بەرگریی فەرەنسا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عەناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆبێتەوە. لەمیانی سەردانەکەیدا بارلی لەسەر هەمان ئەو بابەتانە گفتوگۆدەکات کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکاتی سەردانەکەی بۆ عێراق باسیان لێوە کراوە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێزگرتن لە سەروەریی عێراق. بەپێی زانیارییەکان، بارلی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی باس لە دەستوەردانی تورکیا بۆسەر خاکی ئەو وڵاتە دەکات، بەتایبەتی هێرشەکانی بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە. سەرچاوەیەک لەو وەزارەتەی فەرەنسا رایگەیاندووە، فەرەنسا گەیشتووەتە ئاستی دڵەڕاوکێ لەبارەی دەستبردن بۆ سەروەریی عێراق، پشتیوانیی تەواو لە سەروەریی عێراق دەکات لە چوارچێوەی هاوسەنگیی هەرێمیی پشتپێبەستراودا. هەروەها سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق بکات. مانگی تەمووزی ساڵی رابردووش سەرۆکایەتیی فەرەنسا بڵاویکردەوە، لە چەند مانگێکی نزیکدا ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات، بەڵام ئەوکات سەردانەکە نەکرا. فلۆرانس پارلی دووەم جارە سەردانی هەولێر دەکات، مانگێک پێش گشتپرسی و لە ٢٥ ـی ئابی ٢٠١٧ لەگەڵ جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە. وەزیری بەرگریی فەرەنسا پێش هاتنی بۆ هەولێر سەردانی بەغدای کرد، لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عەناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆدەبێتەوە. - فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگریی فەرەنسا - ٨ ـی ئایاری ١٩٦٣ لە دایکبووە - ئەندامی پێشووی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسایە - لە نێوان ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٢ وەزیری بودجە بوو - جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئێر فرانس بووە - لە ٢٠١٧ ـەوە وەزیری بەرگریی فەرەنسایە", "summary": "وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە عێراقە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک دۆسیە تاوتوێدەکات. بڕیارە دواتر وەزیرە فەرەنسییەکە بێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/270820203", "category": "iraq", "summary_length": 213, "article_length": 1870, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 857}, {"article": "مەحموود حەیانی، ئەندام و بەربژێری سەرنەکەوتووی هاوپەیمانیی فەتح لە هەڵبژاردنی مانگی رابردووی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ٠٨ - ١١ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"خۆپێشاندەرە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن بەردەوام دەبن لە خۆپێشاندان تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن؛ ئەگەرنا پەنا بۆ دادگەی فیدراڵی دەبەین کە دەسەڵاتی هەیە تانەکان رەتبکاتەوە یان قبووڵیان بکات و بڕیاری بە دەست ژماردن و جیاکردنەوەی هەموو دەنگەکانی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بدات\". مەحموود حەیانی گوتیشی، \"ماددەی ٣٨ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رێگە دەدات بۆ بە دەست ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردن، بەڵام کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان نایەوێت یاساکە جێبەجێ بکات. خولی پێشووی پەرلەمان لە گۆڕینی کۆمیسیۆن هەڵەی کرد و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بۆ فەرمانگەکانی دیکە گواستەوە؛ هەروەها پلەی بەڕێوەبەرانی بەشەکان و هۆبەکانی دابەزاند و کردنی بە فەرمانبەری ئاسایی، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەوان ١٧ ساڵ ئەزموونیان هەبوو؛ لەبری ئەوانیش پەرلەمان فەرمانبەری دیکە و کەمئەزموونی کردە بەڕێوەبەری بەشەکان\". ئەندامەکەی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت، \"دەبێت پەرلەمانی پێشووی عێراق لەسەر ئەو بابەتە سزا بدرێت، چونکە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لەو فەرمانبەرە بەئەزموونانەی کۆمیسیۆن خەرج کرا کە دوورخرانەوە، ئەوەش کۆمیسیۆنی دووچاری قەیرانی بێئەزموونی کرد\". خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق داوای بە دەست ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردن یان دووبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن؛ پێکدادانەکانی نێوان ئەو خۆپێشاندەرانە و هێزە ئەمنییەکانیش لە هەینی رابردوودا ٥/١١/٢٠٢١ دوای بێهیوابوونی ئەو خۆپێشاندەرانە هات لە گۆڕینی ئەنجامەکان لە رێگەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردن دراون. وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هەینیی رابردوو بڵاویکردەوە، ١٢٥ کەس برینداربوون کە ٩٨ یان لە هێزە ئەمنییەکان و ٢٧ یان لە خۆپێشاندەرانن، بەڵام لایەنگرانی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێن چوار خۆپێشاندەر لەو پێکدادانەی نزیکی ناوچەی سەوز کوژراون. بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانیی فەتح کە لە خولی پێشووی پەرلەمان ٤٧ کورسی هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا ١٥ کورسیی بەدەستهێناوە، بۆیە لایەنە بەشدارەکانی نێو هاوپەیمانیی فەتح زۆر ناڕازین لە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە.", "summary": "ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح کە باڵی سیاسیی گرووپەکانی حەشدی شەعبییە لە عێراق، رایگەیاند، \"بەردەوام دەبین لە خۆپێشاندان تاوەکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان؛ ئەگەریش داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن، ئەوا پەنا بۆ دادگەی فیدراڵی دەبەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/081120211", "category": "iraq", "summary_length": 231, "article_length": 2041, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 931}, {"article": "موسڵمانانی شیعە لە عێراق ماتەمینی دەگێڕن و خواردن و خواردنەوە بە خۆڕایی پێشکێشی ماتەمینکاران دەکەن. لە هەرێمی کوردستانیش، بەتایبەتی کەسانی شیعە مەزهەب لە هەولێر و سلێمانی، یادی عاشورا دەکەنەوە. بەشیر زاخۆیی، بەرپرسی لقی دەزگای شەهیدی میحراب لە هەولێر بە رووداوی گوت \"جگە لەوەی لە کەربەلا و نەجەف یادەکە دەکرێتەوە، لە سەرتاسەری هەموو پارێزگاکان و هەموو ناوچەی عێراق و جیهانیش دەکرێتەوە. یادەکە تایبەتمەند نییە بە نەجەف و کەربەلا، ئیمام حوسەین کە ئیمامی ئینسانیەت و ئیمامی ئەو ئومەتەیە، بۆ هەموویانە، تەنیا هی موسڵمانان و شیعە نییە، بەڵکو هی مەسیحی و یەهودی و سابیئەکانیشە، ئەو کەسانە یادی دەکەنەوە و رێوڕەسمی لە هەموو جیهان بۆ دەکەن\". ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی رابردوو سەدان هەزار سەردانیکار لە بەغدا و زۆربەی پارێزگاکانی عێراق و لە وڵاتانی ئێران، کوێت، سعودیە، بەحرێن، پاکستان و هیندستان و چەندین وڵاتی دیکە روو لە شاری کەربەلا دەکەن بۆ سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە شارەکە، کە دەگوترێت لە ساڵی ٦١ی کۆچی لە کەربەلا و لەلایەن هێزێکی یەزیدی کوڕی موعاوییە، خەلیفەی ئەوکاتی دەوڵەتی ئیسلامی کوژراوە. عەلی جەبر، موسڵمانی شیعە دەڵێت \"هەموو ئەو کاروانانە لەپێناو حوسێنی باوکی عەبدوڵڵا هاتوون، چونکە ئەو قوربانیی بە خێزان و ماڵ و منداڵەکانی دا، ئەم بۆنە کە یادکردنەوەی عاشوورایە، ساڵانەیە؛ ئەو کاروانانە، سەردانیکردنی حوسێنی باوکی عەبدوڵڵا، خزمەتکارانی حوسێن، ئەوە پەیامی بنەماڵەی پێغەمبەرە\". شیعەیەکی دیکە بەناوی عەلی عەباس دەڵێت \"رۆژانی نۆ و دە ماتەمینی دەگێڕین و رووداوەکە بە نواندن دەگێڕینەوە و بە زنجیر لە خۆمان دەدەین، دوای رۆژی دەیەم و لە چلەدا دەچین بۆ کەربەلا بۆ دیسان خزمەتکردنی حوسێن دروودی خودای لەسەربێت و سەردانیکاران\". بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشوورا لە کاتێکدایە، هێشتا مەترسیی پەتای کۆرۆنا ماوە؛ بە تایبەت کە ئێستا کۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا بە شێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە، بەڵام فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای کەربەلا لە باشووری عێراق دەڵێت، \"پلانێکی تایبەتمان بە ئامانجی رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ رۆژی عاشوورا داڕشتووە؛ ھەر کەسێکیش سەرپێچییان بکات بە پێنج ملیۆن دینار سزا دەدەرێت\".", "summary": "لە رۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەمی رۆژژمێری کۆچی، کە ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە ١٩ی مانگی ئابی زایینی؛ موسڵمانانی شیعە لە عێراق و جیهان ماتەمینیی عاشوورا دەگێڕن؛ کە بە گوتەی ئەوان ساڵڕۆژی کوژرانی ئیمام حوسێنی کچەزای پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) و سێیەم ئیمامی شیعەی دوازدە ئیمامییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/190820213", "category": "iraq", "summary_length": 276, "article_length": 1899, "summary_token_count": 141, "article_token_count": 872}, {"article": "رۆژنامەی کەیهان، کە بەرپرسەکەی رێبەری ئێران دایناوە و رەنگدانەوەی روانگەکانی رێبەری ئێرانە، لە مانشێتەکەیدا نووسیویەتی، \"بەڕێز پاپا! ئاخۆ دەزانی [قاسم] سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کە بەدەستی ئەمریکییەکان کوژران رزگارکەری کریستیان و کەنیسەکان بوون؟ \" رۆژنامەی جەوانیش کە سەر بە سوپای پاسدارانە لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس نووسیویەتی \"ئەی پیاوە نەجیبەکە پێت دەڵێم: ئەم سەردانەی ئێوە ئەگەر لە رۆژانی بە دیلگرتنی ژنە ئێزدی و کریستیانەکان و داگیرکردنی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق بە دەستی داعش بووایە، لە ویژدانی لێقەوماوەکاندا کاریگەریی زیاتری دەبوو\". حەسەن عابدینی، رۆژنامەڤانە و لە تویتێکدا دەڵێت \"پاپا تەزبێحەکەی پێشکەش کرد بە ریان کلدانی، فەرماندەی کریستیانی حەشدی شەعبی. بریا لە گەرمەی شەڕ لەگەڵ داعشیشدا، رۆژئاوای کریستیان گوللەیەکیان پێیان بدایە\". رۆژنامەڤانەکە دەڵێت، \"کلدانی پێشتر گوتوویەتی ' ئەو کەسانەی پشتیوانییان لەوان کردووە شەهیدان [قاسم] سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بوونە\". ئەوە لەکاتێکدایە بەشێک لە خەڵکی ئاسایی و بەشێک لە رۆژنامەڤانان بەجۆرێکی دیکە کاردانەوەیان بەرامبەری سەردانەکەی پاپا و روانگەی دەسەڵات بەو سەردانە نیشان داوە. جەواد حەیدەریان رۆژنامەڤانێکی ئێرانییە و و لە هەژماری خۆی لە تویتەر باس لەوە دەکات \"چاوپێکەوتنی مێژوویی پاپا فرانسیس و ئایەتوڵڵا سیستانی لە عێراق سەرەڕای ئەوەی کە چاوەڕوان دەکرێ، دەستپێکێک بۆ دیالۆگی نێوان ئایینەکان، ژیارییەکان و کۆتایی شەڕ و تووندوتیژی بێت، هەڵسەنگاندنێکی واتاداریشە لەنێوان مەرجەعیەتی جەماوەریی نەجەف و کۆشکنشینەکانی قومدا\". ئیحسان سوڵتانی، خوێندکاری زانکۆیە و لە تویتەردا دەڵێ: \"هەڵبەت رێز شتێک نییە خودا بە کەسێکی بدات. بەڵکوو لە ئەنجامی کردەوەکانەوە دێت. کەسێکیش دەبێتە بەڕێز سیستانی، کە بەبێ خەرجکردنی چەندەها ملیار بودجەی حکومەتی، بەبێ زۆری چەک و قۆرخکردنی راگەیاندنەکان ئەوەندە بەڕێز و دەستڕۆیشتوو دەبێت کە رێبەری جیهانی مەسیحییەت بۆ یەکەمجار لە مێژووی پەیوەندییەکانی مەسیحییەت و ئیسلامدا سەردانی ماڵەکەی دەکات و رێزی بۆ دادەنێت\". ساڵانێکە دەسەڵاتی ئێران هەوڵ دەدات تاوەکو قوم جێی نەجەف وەک ناوەندی مەرجەعیەتی شیعە بگرێتەوە، ساڵانە سەدان خوێندکار لە وڵاتانی جۆراوجۆری ئیسلامییەوە لە ئەفریقاوە تاوەکو باشووری ئاسیا لە ناوەندە فێرکارییە ئایینییەکانی قومدا وەردەگیرێن و دواتر بۆ وڵاتانی خۆیان بەڕێ دەکرێنەوە. بەگوتەی عەلی عەباسی، سەرۆکی زانکۆی مستەفا عالەمییە، دەیان هەزار خوێندکار سەر بە ١٣٦ نەتەوەی جیاواز لە قوم دەخوێنن. رۆژی شەممە، لە شاری نەجەف، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە کۆبووەوە. عەلی سیستانی لەگەڵ پاپا فرانسیس باسی لە ستەم و هەژاریی و چەوساندنەوەی ئایینی کردووە لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بەهۆی شەڕ و تووندوتیژی و راگواستن، \"بە تایبەت گەلی فەلەستینی لە خاکە داگیرکراوەکان\". ئایەتوڵڵا سیستانی تاوەکو ئێستا جەختی لەسەر پێویستیی جیاکردنەوەی ئایین لە دەسەڵات کردووەتەوە. تەنانەت لە سەردانی پاپادا رێگەی نەداوە بەرپرسانی حکومی بەشداریی دانیشتنەکە بن. ئەمە جیاوازییەکی زۆر گەورەی رێبەری ئێران و مەرجەعیەتی شیعەیە لە عێراق. لە ئێران عەلی خامنەیی سەرچاوەی سەرەکیی دەسەڵاتە لە وڵات، فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانە، بەرپرسانی زۆربەی دامەزراوە کاریگەرەکان خۆی دیاریی دەکات و لە سیاسەتی دەرەوە و سیاسەتە ناوخۆییەکاندا قسەی کۆتایی ئەو دەیکات. ئارمین سلێمانی، رۆژنامەڤانە و لە تویتەری خۆیدا نووسیویەتی، \"نیو سەدە خەونبینین بە گۆڕینی جیۆگرافیای مەرجەعی شیعە لە نەجەفەوە بۆ شاری قوم، ئەویش بە تێچوویەکی زۆرەوە و پێشاندانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، بە سەردانێکی چوار رۆژەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی و بەشێوەیەکی مێژوویی بەفیڕۆچوو\".", "summary": "سەردانی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و پێشوازیی لێکردنی لەلایەن بەرپرسانەوە، گرنگییەکی ئەوتۆی لە راگەیاندنەکانی ئێران پێنەدرا. لەنێو چاپی رۆژنامەکانی رۆژی شەممەی ئێراندا تەنیا چەند رۆژنامەیەکی نزیک لە ریفۆرمخوازان سەردانەکەی پاپایان وەک مانشێتێکی سەرەکی لاپەڕەی یەکەم دیاریی کردبوو، هەندێ لە رۆژنامەکان تەنانەت هیچ باسی ئەو سەردانەیان نەکردبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/0603202111", "category": "iraq", "summary_length": 337, "article_length": 3281, "summary_token_count": 149, "article_token_count": 1494}, {"article": "ئەم قسانەی خەزعەلی لە توویتێکدا هاتووە و پەیامێکی روونی بۆ هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران تێدایە. قەیس خەزعەلی دەڵێت: '' هەر کەسێک هەستدەکات مافی خوراوە با بچێت خۆپێشاندان بکات و بە ئاشتییانە داوای مافی خۆی بکات و هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکان بیانپارێزن، ئەگەر بۆچوونی جیاوازیشیان هەیە، بە مەرجێک دەستدرێژی نەکەنە سەر دامەزراوەی تایبەت و گشتیی ''. قەیس خەزعەلی داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆپێشاندەران بپارێزن، هەروەها داوادەکات هیچ جۆرە گرژییەک لەنێوانیاندا روونەدات، چونکە ئەو هێزانە پاسەوان و ئێشکگری پاراستنی ئەم وڵاتەن. لە کۆتاییدا خەزعەلی دەڵێت: '' رێگەنادەین هیچ لایەنێک دەستدرێژی بکاتە سەر لایەنێکی دیکە، ئەگەرنا هەڵوێستێکی دیکەمان لەبەرامبەر هەموو ئەوانە دەبێت کە دەیانەوێت زیان بە گەل و عێراق بگەیێنێت\". عەسائیبی ئەهلی حەق، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی فەتح بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کردبوو، بەڵام هاوپەیمانییەکە ژمارەی کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد و لە ٤٢ کورسییەوە بووە ١٥ کورسی. عەسائیبی ئەهلی حەق لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ بە لیستی سادیقیون بەشداری لە هەڵبژاردندا کرد و توانی ١٠ کورسی بەدەستبێنێت، بەڵام لە هەڵبژاردنی ٢٠٢١ دا کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی فەتح بەشداری کردبوو، تەنیا ٦ کورسی بەدەستهێناوە.", "summary": "قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە خۆپێشاندەران دەکات دەستدرێژی نەکەنە سەر دامەزراوەی تایبەت و گشتیی و هەروەها دەڵێت '' هەر کەسێک هەستدەکات مافی خوراوە با بچێت خۆپێشاندان بکات ''.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/181020216", "category": "iraq", "summary_length": 195, "article_length": 1131, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 522}, {"article": "عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەبارەی هۆکاری زیادبوونی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"بەهۆی خراپیی لایەنی ئەمنی و كێشەكانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و بەدەستهێنانی قازانجێكی زۆر بەشێوەیەكی خێرا لە سەرجەم پارێزگاكان بڵاودەبێتەوە\". بە گوتەی بەیاتی، تاوەكو ئێستا عێراق لە دیدگایەكی ئەمنییەوە مامەڵە لەگەڵ كەیسی ماددە هۆشبەرەكان دەكات و گرنگی بە لایەنەكانی دیكەی تایبەت بە چارەسەركردنی ئەو پرسە نەداوە و دەڵێت: \"حكومەت پێیوایە پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاساكەیە كە لە ساڵی ٢٠١٧ دەركراوە، لە پێناو تووندكردنی سزاكان دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و سووككردنی لەسەر بەكارهێنەران، بەو پێیەی قوربانی واقیعەكەن و دەوڵەت نەیتوانیوە بیانپارێزێت\". لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا عەلی بەیاتی ئاماژە بەوە دەدات: \"داتاكان ئاماژە بە پێنج هەزار و ٦٠٢ بەندكراو دەكەن، ٤ هەزار و ٥٥٤ یان راگیراون، هەزار و ٤٨ یان لەلایەن دادگە سزا دراون، لەو ژمارەیەش ٣ هەزار و ٨٩٢ یان بازرگانییان بە ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە، هەزار و ٤٧٨ یشیان ماددە هۆشبەرەكانیان بەكارهێناوە كە ٣٩ یان رەگەزی مێن و ٢٣ شیان گەنجی خوار تەمەن ١٨ ساڵین\". چاودێران پێیانوایە، هۆكاری هەڵكشانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە عێراقدا، دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری و گەندەڵی و كۆنتڕۆڵی بەشێك لە ناوچە سنوورییەكان لەلایەن چەكدارە میلیشیاكانەوە، كە ئاسانكاری دەكەن بۆ هێنانە ناوەوەی ئەو ماددانە. پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە هەڵمەتەكانیان بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان بەردەوامن، شەوی شەممە لەسەر یەكشەممەش ٢٧/٢٨/٣/٢٠٢١ هێزێكی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، مەترسیدارترین بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانیان لە باكووری شاری بەغدا كوشت.", "summary": "ئەندامێكی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت: \"لە چەند ساڵی داهاتوودا بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەبێتە گەورەترین كێشە بۆ حكومەتی عێراق، بەپێی داتاكانیش ٣ هەزار و ٨٩٢ كەس بە تاوانی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر بەندکراون\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/29032021", "category": "iraq", "summary_length": 245, "article_length": 1636, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 737}, {"article": "سەبارەت بە کارنەکردنی هەندێک ئامێری دەنگدان لە کاتی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان، سەرۆکی کۆمیسیۆن گوتی، \"لە کاژێر ٠٧: ٠٠ی بەیانی ئامێرەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داگیرسان، بەڵام لە هەندێک بنکە و وێستگە بەهۆی ئەوەی فەرمانبەری سەر ئامێرەکە نەیانزانیوە بەکاریانبهێنن، بووە هۆی ئەوەی ئامێرەکان بکوژێنەوە و لەکاتی داگیرساندنەوەیاندا داوای کۆدێکی تایبەت دەکات و دەوەستێت تاوەکو کۆدەکە داخڵ دەکرێت\". بە گوتەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، \"بە زوویی ئامێرەکان خراونەتەوە کار، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئامێرەکان هەموو دەستکارییەک رەتدەکەنەوە، ئێستا هیچ ئامێرێک کێشەی نییە و پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆنیش کاری خۆی بە باشی کردووە\". بڕیارە لە کاژێر ٠٦: ٠٠ی ئێوارە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی ئامێرەکان بکوژێنەوە و لەبارەی سەرپێچییەکانیش جەلیل عەدنان خەلەف دەڵێت، \"تاوەکو ئێستا هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە\". سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆڵی میدیا و میدیاکارانی بەرز نرخاند و ئەوەی خستەڕوو، \"رووماڵی میدیا لە هەڵبژاردندا زۆر باش بووە و رۆڵێکی گرنگیان هەبووە. سوپاس بۆ رووداو\". ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەدەچێت بۆ هەڵبژاردنی ٣٢٩ پەرلەمانتار بۆ پەرلەمانی عێراق. بەپێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، ٢٤ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٩٢٧ دەنگدەرە، کە لە هەشت هەزار و ٢٧٣ ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن، ئەو ناوەندانە بریتین لە ٥٥ هەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی ٤٥٠ دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.", "summary": "جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا رێژەی بەشداریکردنی خەڵک باشە و دەشڵێت، \"نزیکەی یەک لەسەر سێی دەنگدەری عێراقی دەنگیان داوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/1010202122", "category": "iraq", "summary_length": 188, "article_length": 1499, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 692}, {"article": "د. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رۆژی یەکشەممە ١٨ - ٠٤ - ٢٠٢١ بە راگەیاندنی فەرمیی عێراقی راگەیاند \"پاسپۆرتی تایبەت دەدەینە هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کە پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە و دەیانەوێت بۆ دەرەوەی عێراق گەشت بکەن\". سەبارەت بە لێکەوتەکانی وەرگرتنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا، وەزیری تەندروستیی عێراق دڵنیایی دا کە \"تاوەکو ئێستا هیچ لێکەوتەیەکی خراپی وەرگرتنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارنەکراوە\". هاوکات وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند \"ئەمڕۆ [یەکشەممە] کاروانی دووەمی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق و لەمەودوا هەفتانە کاروانی نوێی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق و لەگەڵ گەیشتنی بەسەر پارێزگاکان و هەرێمی کوردستاندا دابەشدەکرێت\". بەپێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا سێ جۆر پێکوتەی دژە كۆرۆنا لە عێراق بەردەستن، كه بریتین لە پێکوتەکانی سینۆفارم و ئه‌سترازێنیكا و فایزه‌ر. تاوەکو ئێستا ٩٧٧ هەزار و ١٧٥ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، ٨٥٦ هەزار و ٥٣٢ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٩٨١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بەنیازن پاسپۆرتی تایبەت بدەنە وەرگرانی پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/180420213", "category": "iraq", "summary_length": 101, "article_length": 1003, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 468}, {"article": "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵکی بە بەخشندە ناودەبات لە بەرامبەر پێشوازیکردن لە ئاوارە و پەنابەران و ئاماژەش بەوە دەکات، هاوکارییە داراییەکە ئەوانیش دەگرێتەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە ٢٠١٩ ـەوە ئەمریکا بە بڕی ٧٠٦ ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی پێشکێشی عێراق کردووە. هەروەها لە ئەمساڵەوە و دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، واشنتن ٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری وەکو هاوکاری بە عێراق داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە. ئەمە جگە لەوەی کە پێشتر ٢٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری دیکەی بۆ هاوکاریکردنی پەنابەرانی سووری لە عێراق دابینکردبوو. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا باس لەوە دەکات، لەسەر ئاستی وڵاتان، ئەمریکا بە گەورەترین کۆمەکبەخش بۆ عێراق و سەرانسەری جیهانیش ماوەتەوە. ئەو پەنابەرانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسیان دەکات لە ١٠ کامپی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن بەجۆرێک ٥ یان لە دهۆکن، ٤ یان لە هەولێر و ئەوی دیکەشیان لە سلێمانییە. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمڕۆ لە واشنتن، ئەمریکا [دابینکردنی] ٢٠٤ ملیۆن دۆلاری راگەیاند بۆ خەڵکی عێراق، پەنابەران و ئەو خەڵکە بەخشندەیەی کە پەنابەرەکانی لەخۆگرتوون. ئەم هاوکارییە پێکدێت لە ١٣٣ ملیۆن دۆلاری نوسینگەی دانیشتووان، پەنابەران و کۆچبەرانی وەزارەتی دەرەوە و ٧١ ملیۆن دۆلاری دیکەی نووسینگەی هاوکاری مرۆیی سەر بە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی. دابینکردنی ئەم بڕە پارە وادەکات کۆی گشتی ئەو هاوکارییە مرۆییەی کە ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی دارایی ٢٠١٩ ـەوە پێشکێشی عێراقی کردووە بگاتە ٧٠٦ ملیۆن دۆلار. هەروەها ئەمریکا بڕی ٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بە عێراق داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و ٢٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری دیکەشی لە سەرەتای ساڵی دارایی ٢٠٢٠ ـەوە بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی سووری لە عێراق کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٤٤ هەزار کەسە تەرخانکردووە. ئەم هاوکارییە پەناگەی سەرەکی، چاودێریی تەندروستی، یارمەتیی خۆراکی بەپەلە، ئاو، خۆپاکڕاگرتن بۆ سەرانسەری عێراق دابیندەکات. ئەم یارمەتییە راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیان لە فەرمانگە میری و یاساییەکان و توانای دامەزراوە تەندروستیەکان باشتردەکات و هەلی خوێندن و پەیداکردنی بژێوی ژیان زیاتر دەکات. ئەمریکا بە گەورەترین وڵاتی کۆمەکبەخش لە عێراق و سەرانسەری جیهانیش ماوەتەوە، ئەوەش بە پێی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیمان. ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ هەموو ئەو کۆمەکبەخشانەی کە هاتوونەتە پێشەوە و بەردەوام هانی کۆمبەخشە کۆنەکان و نوێکانیش دەدەین کە هاوکاربن لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکان کە لە زیادبووندان. \"", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا باس لە هاوکارییە داراییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەکات و دەڵێت، ٢٠٤ ملیۆن دۆلاری دیکە تەرخاندەکات بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی عێراق و ئەو پەنابەرانەی لە باشووری کوردستان و عێراقدان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/190820205", "category": "iraq", "summary_length": 217, "article_length": 2221, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 985}, {"article": "بەگوێرەى نووسراوێکى فەهد رەسوڵ جاف، بەڕێوەبەرى نووسینگەى شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمان کە ئاڕاستەى ئەمیندارى گشتى پەرلەمانى کردووە، بڕیارێکى جێگرى دووەمى سەرۆکى پێگەیاندووە کە پێویستە زمانى کوردى لە فۆڕمى تایبەتى داواکاریى سەرجەم پەرلەمانتاران هەبێت بە پشتبەستن بە بڕگەى یەکەمى ماددەى چوارى دەستوورى عێراق و بەپێچەوانەوە لە دەستپێکى وەرزى دووەمى یاسادانانى ساڵى یەکەمى کارى پەرلەمانەوە نووسینگەى جێگرى دووەم هیچ نووسراوێک بەبێ نووسینى کوردى وەرناگیرێت. بڕگەى یەکەمى ماددەى چوارى دەستوورى عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە زمانى عەرەبی و کوردى زمانى فەرمى عێراقن. شيروان دووبەردانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: \"هۆکارى ئەو بڕیارە ئەوەیە کە ئەو فۆڕمەى تایبەتە بە داواکاری و نووسراوى پەرلەمانتاران بۆ سەرۆکایەتى و لایەنە پەیوەندارەکان، بە زمانى عەرەبی و ئینگلیزى لەسەرى نووسراوە، ئەو نووسراوەى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان بۆ ئەوەیە کە لەبرى زمانى ئینگلیزى زمانى کوردى لەسەرەوەى نووسراوەکاندا دابندرێت\". ئەو فۆڕمە کە لە یەکێک لە چاپخانەکانى بەغداى پایتەخت دروستدەکرێت، لە بەشى راستى بە زمانى عەرەبى نووسراوە کۆمارى عێراق، ئەنجوومەنى نوێنەران، نووسینگەى پەرلەمانتار، لەبەشى چەپى فۆڕمەکە هەمان ئەو دەستەواژانە بە زمانى ئینگلیزى نووسراوە. ٨ ى ئایار دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى عێراق وەرزى یەکەمى یاسادانانى بۆ ماوەى یەک مانگ (تاوەکو مانگى حوزەیرانى داهاتوو) درێژکردەوە، بە گوتەى شێروان دووبەردانى، وەرزى یەکەمى یاسادانان لە ٨ ى حوزەیران کۆتایی دێت و مانگێک پشووى پەرلەمانتاران دەبێت و دواتر وەرزى دووەمى یاسادانان دەستپێدەکاتەوە.", "summary": "بەڕێوەبەرى نووسینگەى جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داوادەکات زمانى کوردى لە فۆڕمى داواکاریى تایبەت بە پەرلەمانتاران بەکاربهێندرێت، بەپێچەوانەوە \"نووسراوەکانیان لێ وەرناگیرێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/150520228", "category": "iraq", "summary_length": 182, "article_length": 1493, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 704}, {"article": "تامی مەجمەعی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ریشسپییانی عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنی هۆزەكانی پارێزگای سەلاحەددین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"هەفتەی رابردوو كاژێر ٠٩: ٠٠ ـی شەو، گرووپێكی چەكدار لە شارۆچکەی ئیسحاق لە پارێزگای سەلاحەدین ژنێكیان رفاند؛ دوای ئاشكرابوونی تاوانەکە، چەکدارەکان تۆمەتیان ئاراستەی هاوژینەکەی و كەسوكار و سەرۆكهۆزەكەیشی كرد. ئەوان هاوژینی ژنەکەیان دەستگیركرد و بە هەموو شێوەیەك ئەشكەنجەیان داوە بۆئەوەی ناچاری بكەن لە بەردەم دەزگاكانی راگەیاندن راستی رووداوی رفاندنی هاوژینەكەی بەشێویەكی دیكە باس بكات. \" مەجمەعی باسی لەوەشکرد، ئەو گرووپە چەکدارە سەر بە حەشدی شەعبییە و \"ئەمەش یەكەم رووداو نییە لە ناوچەكە روودەدات؛ ئەوان كوشتاری فەرحاتیە، مكێشێفە، ئەلبۆدۆر، خاتر و چەندین كوشتاری دیكەیان دژی خەڵكی ناوچەكە ئەنجامدا؛ لە ساڵی ٢٠١٦ ـەوە ئەو جۆرە پێشێلكارییانە بەردەوامن\". بەگوتەی تامی مەجمەعی، \"ئەو میلیشیایانە\" خەڵكی ناوچەكە ناچار دەكەن ناوچەكانیان جێبهێڵن و دەست بەسەر زەوی و موڵك و ماڵیاندا دەگرن و بەرەو هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ كۆچیان پێدەكەن، گوتیشی، \"ئەو میلیشیایانە لە زیقار و بەسرە و شوێنی دیکەش هەن؛ ئەوانە میلیشیای ناسراون و پابەندبوونیان بۆ وڵات نییە، بەڵكو پابەندبوونیان بۆ وڵاتانی دراوسێ هەیە و فەرمانیش لەوان وەردەگرن\". لە لای خۆیەوە بەرپرسی لقی باكووری رێكخراوی بەدر رەتیدەكاتەوە، هێزەكانی حەشدی شەعبی تاوان دژی هاووڵاتیان ئەنجامبدەن. محەمەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی لقی باكووری رێكخراوی بەدر، كە رێكخراوێكی نزیك لە ئێرانە و هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"گرووپی چەكداری هاوشێوەی داعش، رێكخراوی دیكەی تیرۆریستی، لە یاسا دەرچووان، چەكدارانی دەرەوەی دەستەی حەشدی شەعبی و هێزە چەكدارەكان لە پارێزگای سەلاحەدین هەن؛ دەکرێت لە یاسا دەرچووان و چەند گرووپێك هەبن لە ناوچەیەكی دیاریكراودا خۆیان رێكبخەنەوە و ئەو كارانە ئەنجام بدەن؛ ئەركی حكومەتیشە ئاسایش بسەپێنێت. \" بەیاتی هەروەها گوتی، \"زانیاریم لەبارەی ئەو رووداوە نییە کە باس دەکرێت؛ ئەگەر چەند تاكێك لە حەشدی شەعبی هەبن ئەو كارانە بكەن ئەوا خەڵکی دەتوانن لای دەستەی حەشدی شەعبی یان حكومەت سكاڵایان لەسەر تۆمار بكەن، بەڵام تاوانباركردنی حەشد بە گشتی قبووڵكراو نییە، چونكە حەشد سەتان کوژراوی لەپێناو دەركردنی داعش و گرووپە تیرۆریستییەكان لە عێراق داوە\". بە گوتەی بەیاتی، حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی فەرمییە و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقدایە، \"بەهیچ شێوەیەكیش دەستەی حەشدی شەعبی ئەو جۆرە مامەڵەیە قبووڵ ناكات. \"", "summary": "گوتەبێژی ئەنجوومەنی ریشسپیانی عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنی هۆزەكانی پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند، \"میلیشیاكانی سەر بە حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین، تاوان دژی دانیشتووانی پارێزگاكە ئەنجامدەدەن\"، بەرپرسێكی رێكخراوی بەدریش دەڵێت، \"هەر كەسێك كێشەی لەگەڵ حەشد هەیە، دەتوانێت سكاڵا تۆماربكات\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/250320219", "category": "iraq", "summary_length": 290, "article_length": 2253, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 1041}, {"article": "د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و وەزارەتی تەندروستی پشت بە سێ جۆری ڤاکسین دەبەستێت، کە بریتین لە سینۆفارم چینی، ئەسترازینکای بەریتانی، فایزەر - بایۆنتێکی ئەمریکی\". لای خۆیەوە، د. ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"هیوادارین ڤاکسین لەو وادەیە بگات و پرۆسەی پێدانی ژەمە ڤاکسینەکانیش دەستپێبکات\". هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش دووپاتیکردەوە، وەزارەتەکەیان لەگەڵ هەموو وڵات و کۆمپانیاکان لە پەیوەندی دایە، هەوڵەکانیش لە ئارادایە بۆ ئەوەی پشت بە چەندین ڤاکسینی دیکە ببەسترێت تاوەکو گەرەنتی دەستەبەرکردنی لە چەندین سەرچاوە بکرێت. لەچوارچێوەی رێكارەكانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق، رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە قەدەخەی هاتوچۆی گشتی و رۆژانی دووشەممە، سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەش قەدەخەی هاتووچۆی نیمچەیی لە سەرتاسەری عێراق سەپاند. لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق لە ئاداری ساڵی ٢٠١٩ تاوەكو ئێستا، ٦٦١ هەزار و ٤٧٧ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٦١٤ هەزار و ٥٢٩ تووشبوو چاكبوونەتەوە، ١٣ هەزار و ٢٣٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیێنێت، پشت بە سێ جۆری ڤاکسینی کۆرۆنا دەبەستن و وادەی گەیشتنی ڤاکسینیش بۆ وڵاتەکە رادەگەیێنێت. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، \"هیوادارین لەو کاتەدا بگات\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/20022021", "category": "iraq", "summary_length": 220, "article_length": 1186, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 553}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ١٠ - ٠٦ - ٢٠٢١، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریداوە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا تووندوتۆڵ بکرێت، هێڵی سنووری کامێرای لێزەری، ئامێری وزە و هێزی زیاتری سەربازیی بۆ دابینبکرێت. گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، بەردەوامن لە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی نێوان تەواوی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان. زۆرجار چەکدارانی داعش لە سنووری سووریاوە دزە دەکەنە نێو خاکی عێراق و پەلاماری هێزە ئەمنییەکان دەدەن؛ هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی ناوچە سنوورییەکان و رێگریکردن لە دزەکردنی چەکداران.", "summary": "مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا سنووری عێراق لەگەڵ سووریا تووندوتۆڵ بکرێت و کامێرای لێزەری بۆ دابین بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/100620214", "category": "iraq", "summary_length": 129, "article_length": 683, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 316}, {"article": "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی پرۆسەکەی کرد و لەڕێگەی ھەردوو ئامێری ڤی ڤی دی کە ناوی دەنگدەرانی لێ تۆمارکراوە و ئامێریبیکۆس کە تایبەتە بە وەرگرتنی فۆرمی دەنگدەر و ھەژمارکردنی دەنگەکان، بە شێوەی ئەلیکترۆنی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەچوون، بۆ ھەڵبژاردنی ئەمجارە ٢١٧٩ بنکەی دەنگدان ئامادەکراون لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق. دادوەر عەباس فەرحان، سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە کۆمیسیۆن دەڵێت، \"رێگەی دەنگدان بەم شێوەیە دەبێت، دەنگدەر دەبێت کارتی بایۆمەتری و ناسنامەیەکی فەرمیی دیکەی پێبێت، ئەوکات فۆرمی دەنگدانی پێدەدرێت بەشداری بکات، ھەروەھا بە کارتە کۆنەکەش دەتوانرێت دەنگ بدرێت بۆ ئەوانەی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە، بەڵام رێوشوێنەکانی زۆر تووند دەبێت و مۆری ھەر ١٠ پەنجەکەیان وەردەگیرێت ئەوکات دەنگ دەدات\". لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ٢٤ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، تاوەکو ئێستا ١٧ ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەکە دەکەن ھەرچەندە دڵنیایی پێشوەختە نادەن لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، بەڵام خەڵک ھاندەدەن بەشداریی پرۆسەکە بکەن تاوەکو کاریگەرییان ھەبێت. ئەنگیبیورگ سولرون، جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ھەڵبژاردن رایگەیاند، \"نەتەوە یەکگرتووەکان لێرە بە گەورەترین تیمی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی جیهان ئامادەیە بۆ پێشکێشکردنی هاوکارییەکان بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و چاودێریکردنی پرۆسەکە، ئەوەش لەڕێگەی زیاتر لە ٨٠٠ کەس، بەڵام ناتوانم پێشوەختە بڵێم هەڵبژاردنەکان چۆن دەبن، ئەوە رۆڵی چاودێرانە کە ببینن و چاودێریی بکەن، بۆیە دەبێت تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن چاوەڕێبین\". بۆ ھەڵسەنگاندن و چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڕیارە ٥٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی لە وڵاتانی بیانی و عەرەبی بگەنە عێراق، زیاتر لە ٨٠٠ چاودێریان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ٨٠ یان سەر بە یەکێتیی ئەوروپا دەبن، لە عێراقەوە بانگهێشتنامە بۆ ٥١ وڵات و کۆمکاری عەرەبی و ٢٥ رێکخراو نێردراوە بۆئەوەی چاودێریی پرۆسەکە بکەن.", "summary": "بۆ دوایین جار کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان تاقیکردنەوەی ئامێر و چۆنێتیی بەشداریکردنی دەنگدەرانی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن ئەنجامدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/2209202115", "category": "iraq", "summary_length": 126, "article_length": 1820, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 848}, {"article": "نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا ٢٨ سکاڵای راستەوخۆ لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە پڕۆسەی هەڵبژاردن تۆمارکراون. یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لیژنە لاوەکییەکانی کۆمیسیۆنیش لە سەرجەم پارێزگاکاندا زیاتر لە ٢٠٠ سەرپێچی و سکاڵایان تۆمارکردووە، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ژمارەیەکیان پووچەڵکراونەتەوە، ئەوەی ئێستا هەیە ١١٥ راپۆرتی تۆمارکردنی سەرپێچیی و سکاڵاکانە، کە کۆمیسیۆن کار و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدات. نبراس ئەبو سۆدە، ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا کۆمیسیۆن شەش بەربژێری لە هەڵبژاردنەکان دوورخستووەتەوە بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەوە. ئەمانە هەرکەیان ماوەی ٣ رۆژیان لەبەردەم بووە بۆ ئەوەی لە دەستەی دادگای کۆمیسیۆن تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەیان بدەن کە بڕیاری دادگا دوایین بڕیارە و دەبێت هەموو لایەک پێوەی پەباندبن. تۆڕی شەمس لە رۆژی دەنگدان ٣ هەزار چاودێری دەبێت تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردن لە رۆژی دەنگداندا ٣ هەزار چاودێری هەڵبژاردنی دەبێت و لەو رۆژەدا ٤ راپۆرت لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە پێشکێش دەکات. هۆگر چەتۆ، رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تۆڕی شەمس ٣ هەزار چاودێری لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەبێت. ت ۆڕەکەیان سێ ئاستی هەیە بۆ مەشق و راهێنانی تایبەت بە چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئاستی یەکەم پەیوەستە بە راهێنانی سەرکردە و کۆتایی دێت بە راهێنانی چاودێران. رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا تۆڕەکەیان لە سەروبەندی رێکخستنی مەشقکردنە بە سەرکردەی تیمەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە ١ی مانگەوە تاوەکو ٧ مانگی تشرینی داهاتوو بەردەوام دەبێت. ١٦١ رێکخراوی ناحکومییش لەژێر چەتری تۆڕەکەیان کاردەکەن. لەبارەی دابینکردنی پارە بۆ تۆڕەکە، هۆگر چەتۆ گوتی، باڵیۆزخانەکانی فەرەنسا و هۆڵەندا لەگەڵ رێکخراوەکانی ئەڵمانیا ٣٠ % ی خەرجییەکان دابین دەکەن، ئەوەی دیکە دەمێنێتەوە، ئەوا بەشێکی دیکە پارەیان بۆ دابین دەکرێت. رێکخەری تۆڕی شەمس راشیگەیاند، زۆربەی چاودێرانیان گەنجن، دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان و دانەمەزراوەکانن، هەندێکی دیکەش لە ئاستی دیکەن. تۆڕەکەیان لە رۆژی دەنگدان چوار راپۆرت پێشکێشی رای گشتی دەکەن بۆ ئەوەی دۆخی راستەقینەی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە روونبێتەوە. یەکەمیان کاژێر ١٠، دووەم راپۆرتی یەکی دوای نیوەڕۆ، سێیەمان لە کاژێر ٥ و چوارەمیان لەگەڵ داخستنی سندوقەکانی دەنگدان. لەم هەڵبژاردنەدا ٣٢٤٩ بەربژێر بەشداربوون، تاوەکو ئێستا شەش بەربژێر دوورخراونەتەوە و بەربژێرێکیش گیانی لەدەستداوە، ئێستا ٣٢٤٢ بەربژێر ماون / بەشێکیان سەربەخۆ و بەشێکی دیکەشیان بەربژێری ٢١ هاوپەیمانی و ١٠٩ پارت و لایەنی سیاسین، ئەو بەربژێرانەش رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ دا مافی دەنگدانیان هەیە ٢٤ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٩٢٧ کەسە کە لە ٨ هەزار و ٢٧٣ ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگدەدەن.", "summary": "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە سەرجەم پارێزگاکاندا زیاتر لە ٢٠٠ سەرپێچی و سکاڵا تۆمارکراون، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستیش، کۆمیسیۆن لێکۆڵینەوە لە ١١٥ یان دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/30092021", "category": "iraq", "summary_length": 192, "article_length": 2831, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 1348}, {"article": "بەهار مەحموود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای هەڵپەساردنی کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ژمارەیەک ئەنجوومەن و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ناکارایی دادگەی باڵای فیدراڵی ئەو پرسە دواخرا. ئێستا دوای کارابوونەوەی دادگەی باڵای فیدراڵی، جارێکی دیکە دادگەکە چاو بەو پرسەدا دەخشێنێتەوە. ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی پێشبینی دەکات دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکات، چونکە ماوەکەیان تێپەڕیوە و دەبێت هەڵبژاردنی نوێیان بۆ بکرێت. بەهار مەحموود، کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕانە روونیکردەوە، \"ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە دەستووردا ناوی هاتووە، بۆیە ناکرێت هەڵبوەشێتەوە. هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نادەستوورییە. بۆیە پەرلەمان تەنیا بڕیاری هەڵپەساردنی کارەکانی دابوو\". پەرلەمانى عێراق لە ١٨ ـى ئاداری ٢٠٢١ دا پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقی پەسندکرد، بەوەش دادگەکە جارێکى دیکە دەست بە کارەکانى دەکاتەوە، کە لە ناوەڕاستى ساڵی ٢٠١٩ وە بەهۆى نەمانی دوو لە ئەندامانی پەکیکەوت. ناوی سەرۆک، جێگری سەرۆک و ئەندامانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بەم جۆرەیە: یەکەم: دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵی. دووەم: دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆکی دادگەی تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆکی دادگە. سێیەم: دادوەر غالب عامر، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی فەرمی. چوارەم: دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی فەرمی. پێنجەم: دادوەر ئەیوب عەباس، ئەندامی دادگەی پێداچوونەوە، ئەندامی فەرمی. شەشەم: دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری کە دەبێتە ئەندامی فەرمی. حەوتەم: دادوەر خەلەف ئەحمەد، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەلاحەدین، ئەندامی فەرمی. هەشتەم: دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگەی تاوانەکانی دهۆک، ئەندامی فەرمی. نۆیەم: دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی فەرمی. وەک لە راگەیێندراوکەدا هاتووە، ئەندامە یەدەگەکانی دادگەکە بریتین لە: دەیەم: دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگ. یازدەیەم: دادوەر خالد تەها، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخ، ئەندامی یەدەگ. دوانزەیەم: دادوەر مونز ئیبراهیم، ئەندامی دادگەی پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگ. سێزدەیەم: دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆکی دادگەی نێوجەوانانی دهۆک، ئەندامی یەدەگ.", "summary": "لەبارەی سڕکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانەوە، لە دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵا تۆمارکراوە؛ ئێستا دوای کارابوونەوەی دادگەی باڵای فیدراڵی، دادگەکە بڕیار لەبارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/030420212", "category": "iraq", "summary_length": 212, "article_length": 2280, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 1069}, {"article": "عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر کۆنووسی لیژنەی چوارقۆڵیی وەزیرانی بازرگانی، دارایی و کشتوکاڵ و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی بۆ خەرجکردنی بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەربڕی کە ئەمساڵ بەرهەمیان رادەستکردووە. وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوە داوە، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ٦٠٠ ملیار دینار دراوە کە ٥٢٣ ملیار بۆ وەزارەتی بازرگانی و ٧٧ ملیار دیناریش بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ. هاوکات عەلا جبووری دەشڵێت، داوایان لە کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵەکردووە میکانزمێک بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی جووتیاران بەشێوەیەکی روون و بەپێی زوو رادەستکردنی بەرهەمەکە دابنێت کە هەموو پارێزگاکانی وڵات بگرێتەوە. هاوکات بەدواداچوونیش دەکرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوی پارەی جووتیاران دابەش بکرێت. ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی ٢٠٢٠/٠٩/٠٢ رابردوو کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزیرانی دارایی، بازرگانی و کشتوکاڵ و راوێژکاری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی ٦٠٠ ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جووتیاران کە ئەمساڵ گەنمیان رادەستکردووە. وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لەو بڕە پارەیە ٧٠ ملیار دینار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ تەرخانکراوە بۆ پارەی بنەتۆی پلەیەک، هاوکات شایستە داراییەکانی دیکەی جووتیاران کە ماون، تاوەکو پێش کۆتایی ئەمساڵ خەرجدەکرێن. لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیراندا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران داوایکرد، وەزارەتی دارایی، بازرگانی، کشتوکاڵ و راوێژکاری سەرۆکوەزیران چارەسەرێکی بەپەلە لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران لە بەرامبەر ئەو بەرهەمەی رادەستی هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵیان کردووە لە ساڵی ٢٠٢٠ بدۆزنەوە. بە گوێرەی فەرمانەکەی کازمی، دەبێت لە ماوەی یەک هەفتەدا راسپاردەکانیان بۆ سەرۆکوەزیران بەرزبکەنەوە و رێکاری خەرجکردنی تەواوی شایستە داراییەکان پێش کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ لە خۆ بگرێت. محەممەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رۆژی ٢٠٢٠/٠٨/١٧ کۆتاییهاتنی وەرزی وەرگرتنی گەنم و جۆی جووتیارانی لە عێراق راگەیاند و گوتی، بۆ یەکەمین جار عێراق لە بەرهەمهێنانی گەنمدا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و ئەمساڵ ٥ ملیۆن و ١٠٠ هەزار تۆن گەنم رادەستی وەزارەتی بازرگانی کراون، وێڕای زیاتر لە ٤٠٠ هەزار تۆنی دیکە، بەوەبەش کۆی گشتیی بەرهەمی ئەمساڵ دەگاتە ٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن. وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، زیاتر لە ٤٥٠ هەزار تۆن جۆ رادەستکراوە کە ئەوانە لە چوارچێوەی پێوەرە جیهانییەکانن و ئامادەن بۆ هەناردەکردن. زیاتر لە ٧٠٠ هەزار تۆن جۆی ساڵانی رابردووش ئامادەیە هەناردەی دەرەوە بکرێت و هەفتەی داهاتوو چۆنێتیی هەناردەکردنی بەرهەمی جۆ رادەگەیێنن.", "summary": "وەزیری بازرگانیی عێراق خەرجکردنی ٦٠٠ ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جووتیارانی راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/080920206", "category": "iraq", "summary_length": 89, "article_length": 2435, "summary_token_count": 37, "article_token_count": 1090}, {"article": "کەمپەینەکە لەلایەن ناوەندی قەیرانەکان و پاڵپشتیی فەڕەنسییەوە سپۆنسەر دەکرێت و لەلایەن رێکخراوی عەین موسڵ بە هاوکاریی خۆبەخشان جێبەجێدەکرێت. عەبدولعەزیز ئەلسالح، بەرپرسی راگەیاندنی عەین موسڵ دەڵێت، \"دەستپێشخەریی چالاکیی موسڵی سەوز، دەستپێشخەرییەکی ئەزموونییە، کە ئامانج لێی چاندنی ٥ هەزار دارە لە شاری موسڵ و دەوروبەری. ئەم چالاکییە لەلایەن سەنتەری قەیران و پاڵپشتیی فەڕەنسییەوە پاڵپشتی کراوە و لەلایەن رێکخراوی عەین مووسڵەوە جێبەجێکراوە. \" قوتابیانی زانکۆی تەکنیکی باکووریش بەشدارییان لە کەمپەینەکەدا کردووە و قوتابیان بە خاکەناسەوە ئامادەبوون و خۆبەخشانە دارەکانیان چاند. رۆیا ناهد، خۆبەخشێک کە بەشداریی کەمپەینەکەی کردووە دەڵێت، \"ئەوەی لە موسڵ روویدا کەم نەبوو و کاریگەریی لە ناوچە سەوزەکانی ئێرە کرد. پێشتر موسڵ وەکو ناوچەی سەوز دەناسرا، چونکە دارستانی هەیە. ئەم دەستپێشخەرییانە جوانن و ئەمە تەنیا هەنگاوی یەکەمە، بەڵام پێویستمان بە دەستپێشخەریی گەورەتر و خێراترە. \" عێراق بە پێنجەم زیانمەندترین وڵات دادەنرێت کە گۆڕانی کەشوهەوا کاری لێکردووە و هەر لە ئێستاوە بەدەست وشکەساڵی و کەمبارانیەوە دەناڵێنێت. بانکی نێودەوڵەتیی هۆشداریی دەدات لەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە یەک پلەی سیلیزی و کەمبوونەوەی ئاستی بارانبارین بە رێژەی ١٠ % دەبێتە هۆی ئەوەی تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ ئاستی ئاوی پاک بە رێژەی ٢٠ % کەمببێتەوە و بەمەش سێیەکی زەویە کشتوکاڵییەکانی عێراقیش لە ئاو بێبەش دەبن.", "summary": "لە موسڵ کەمپەینێکی دارچاندن دەستیپێکرد، کە ئامانجی رێگریکردنە لە بە بیابانبوونی شارەکە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧ شەڕی داعش زیانێکی گەورەی بە ژینگەی شارەکە گەیاندووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/27112021", "category": "iraq", "summary_length": 170, "article_length": 1276, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 589}, {"article": "بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە گوتارەکەیدا جەختیکردەوە کە رێگه‌ی راست بۆ چاکسازیی راسته‌قینه، بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانی بژێوی خه‌ڵک، بۆ گەڕاندنەوەی بەھای راستەقینە بۆ سیاسەت و دەسەڵاتداری، له بوونی یاسا و رێسای هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێدەکات که رێگر بێت له دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک. بە بڕوای سەرۆککۆماری عێراق، ئەو یاسایە دەبێت زامنی ئەوە بکات کە \"حکومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگ و ئیرادەی خه‌ڵک بێت. دەشڵێت، \"دزینی دەنگی هاووڵاتی و دزینی پارە و داهاتی گشتی پێکەوە گرێدراون و ئەمیان پێویستە بۆ ئەوەی دیکە\". بەرهەم ساڵح لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، \"کۆمەڵێک رەخنە و تێبینی لەسەر ئەم یاسایه هەن و بێگومان دڵخوازی هەمووان نییە، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌کی گرنگە بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌شداریی راستگۆیانه‌ی خه‌ڵک له پرۆسه‌ی سیاسیدا\". دوای په‌سندکردنی ئه‌و یاسایە، سەرۆککۆمار دەڵێت، \"دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت دەبێ پێویستییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراهەم بکەن\". بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان پارێزگاكانی عێراق بەسەر چەند بازنەیەك دابەشكراون: - بەغدا ٦٩ كورسییە و بەسەر ١٧ بازنە دابەشكراوە - نەینەوا ٣١ كورسی و ٨ بازنە - بەسرە ٢٥ كورسی و ٦ بازنە - زیقار ١٩ كورسی و ٥ بازنە - ئەنبار ١٥ كورسی و ٤ بازنە - دیالە ١٤ کورسی و ٤ بازنە - كەركووك ١٢ كورسی و ٣ بازنە - نەجەف ١٢ كورسی و ٣ بازنە - سەلاحەددین ١٢ كورسی و ٣ بازنە - كەربەلا ١١ كورسی و ٣ بازنە - دیوانیە ١١ كورسی و ٣ بازنە - میسان ١٠ كورسی و ٣ بازنە - موسەننا ٧ كورسی و ٢ بازنە - سلێمانی ١٨ كورسی و ٥ بازنە - هەولێر ١٦ كورسی و ٤ بازنە ٧ كورسی كۆتای ژنانیش دەمێنێتەوە كە بەمدواییە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەردا. دەقی گوتارەکەی سەرۆککۆماری عێراق: بە پێی ئەرکی دەستووریم یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم په‌سه‌ند کرد. ئەوەش بە هیوای سازدانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد و دور له‌ساخته‌کاری و دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک. کۆمەڵی رەخنە و تیبینی لەسەر ئەم یاسایه هەن و بێگومان دڵخوازی هەمووان نییە، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌کی گرنگە بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌شداری راستگۆیانه‌ی خه‌ڵک له پرۆسه‌ی سیاسیدا. ئێستاش دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایە، دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت دەبێ پێویستییەکانی ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراهەم بکەن، لەوانەش تۆماری بایۆمەتری، و دەستبەرکردنی هاوکاری و هەماهەنگی کاریگەر لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بۆ چاودێری و سەرپەرشتی کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و رێگرتن لە یاریکردن بە دەنگی خەڵک. لێرەشەوە پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێرانی ھەڵبژاردن و کۆی کۆمەڵگەش بەگشتی چالاک و وشیار بن بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا رێگه‌نه‌ده‌ن ده‌نگی راسته‌قینه‌ی هاووڵاتیان بدزرێت. رێگه‌ی راست بۆ چاکسازی راسته‌قینه، بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی بژێوی خه‌ڵک، بۆ گەڕاندنەوەی بەھای راستەقینە بۆ سیاسەت و دەسەڵاتداری، له بوونی یاسا و رێسای هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ دەکات که رێگر بێت له‌دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک و زامنی ئه‌وه بکات حکومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگ و ئیرادەی خه‌ڵک بێت و له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانیشیانەوە چاودێری حکومه‌ت و داهاتی گشتی بکه‌ن و له‌وانه بپرسنه‌وه که گه‌ندڵکار و که‌مته‌رخه‌من. دزینی دەنگی هاووڵاتی و دزینی پارە و داهاتی گشتی پێکەوە گرێدراون و ئەمیان پێویستە بۆ ئەوەی تر، ئەمانە دووانەی چەو سانەوە و نانبڕین و حوکمی نادروست و گه‌نده‌ڵکارن. هه‌ر حکومه‌تێک گه‌ر به‌رئه‌نجامی راسته‌قینه ئیرادەی خەڵک نەبێت سەرکەوتوو نابێت، ھەر گەلێکیش حکومەت و دەسەڵاتداران بەنوێنەری راستەقینەی خۆی نەزانێ، ئەمڕۆ بێت یان سبەی رێگایەکی تر دەدۆزێتەوە بۆ سەندنەوەی مافی زەوتکراوی. بۆیە رێگای راست بۆ گەل و حکومەتیش ئەوەیە رێ له دزینی ده‌نگی خه‌ڵک بگیرێ و متمانە بگەڕێنەوە بۆ سیاسەت. هیوادارم به‌م یاسایه بتوانین بەشێک لە ئه‌م ئه‌رکه نیشتمانییه پیرۆزە جێبه‌جێ بکه‌ین. بەھیوای سەرکەوتن، ئێوەش ھاووڵاتیانی خۆشەویست ھەمیشە شاد و ئاسودە و سەرکەوتوو بن.", "summary": "ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆککۆماری عێراق لە گوتارێکدا رایگەیاند، بەپێی ئەرکی دەستووریی، یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسندکردووە، \"ئەوەش بە هیوای سازدانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد و دوور له ساخته‌کاری و دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/051120201", "category": "iraq", "summary_length": 248, "article_length": 3545, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 1612}, {"article": "ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ - ٠٨ - ٢٠٢٠، لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەڤانی لەگەڵ چەند دەزگایەکی راگەیاندن لە عێراق گوتی \"ئەمریکا نایەوێت هێزی سەربازیی خۆی لە عێراق بۆ هەتاهەتایی بهێڵێتەوە یان بنکەی هەتاهەتایی لەوێ هەبێت، هێزەکانی ئەمریکا پێشتر لە عێراق کشانەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی عێراق داوای یارمەتیی لێکردین بۆ شەڕی دژی داعش\". باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوە کردووە \"لەگەڵ هاوبەشەکانماندا پێشکەوتنی زۆرمان بەدیهێناوە و لە دوا قۆناخی هەڵمەتی دژی تیرۆرداین و دواتر پێویست ناکات لە عێراق بمێنینەوە، بەڵام لەسەر رۆشنایی ئامادەیی هێزەکانی ئاسایشی عێراق بڕیار لە مانەوەمان یان کشانەوەمان دەدەین، هاوکات بۆ قۆناخی کۆتایی شەڕی دژی داعش گفتوگۆ لەگەڵ عێراق دەکەین بۆ بڕیاردان لە مانەوە یان کشانەوەمان\". باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا باسی لەوەش کردووە \"دەزانین دەنگی تووندڕەو هەن بە راددەیەک مووشەک دەهاوێژن و تەقینەوە دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکان و هێزەکانی ئەمریکا، ئەوەشی داوای رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا دەکات، نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلی عێراق ناکات\". تولەر هەڕەشە دەکات و دەڵێت \"ئەگەر گوتاری تووندڕەو زاڵبوو، ئەوا چاو بە زۆر لە بوارەکانی هاوئاهەنگی لەنێوان ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق دەخشێندرێتەوە، بۆیە راگەیێندراوی کۆتایی (دیداری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق) بە روونی ئاماژە بەوە دەکات کە بوونی ئەمریکا (لە عێراق) بۆ شکستپێهێنانی داعش و پاراستنی سەروەریی عێراقە\". مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ١٨ ـی ئابی ٢٠٢٠ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستاندنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا، لەو سەردانەدا کازمی و شاندی یاوەری بە بەهای نزیكەی ٨ ملیار دۆلار رێككەوتنیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژۆكرد.", "summary": "باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت هێزی سەربازیی خۆی لە عێراق بۆ هەتاهەتایی بهێڵێتەوە، بەڵام کشانەوەی هێزەکانیان بەندە بە ئامادەیی هێزەکانی ئاسایشی عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/310820207", "category": "iraq", "summary_length": 172, "article_length": 1638, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 754}, {"article": "مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی، \"زۆر گرنگە سندووقی جێگیركردنی بودجە هەبێت، ئەوەش وەكو سندووقێكی سەروەرییە بۆ پاراستنی توانای دارایی لە مەترسی هەڵبەز و دابەزی داهات، بەو پێیەی نەوت ٩٢ % ی كۆی داهاتی گشتی لە بودجە پێكدێنێت\". لەبارەی کورتهێنانی بودجە و قەرزکردن لە ساڵی ٢٠٢١ مەزهەر محەممەد ساڵح گوتی: \"ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە ٧٠ دۆلار، عێراق بودجەیەكی هاوسەنگی دەبێت، پێویستی بەوە نابێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی ساڵانە لە بودجەی گشتی پەنا بۆ قەرز ببات\". ئەوە لە كاتێكدایە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق نرخی یەك بەرمیل نەوتی لە پرۆژەیاسای گشتی بودجەی ٢٠٢١ بە ٤٥ دۆلار خەمڵاندووە، كە پێشتر بە ٤٢ دۆلار خەمڵێندرابوو. بڕیار بوو ئەمڕۆ کاژێر ١٥: ٠٠ پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ کۆببێتەوە، بەڵام بۆ کاژێر ٠٧: ٠٠ ـی ئێوارە دواخرا. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تاوەكو ئێستا لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی کۆنکرێتی لەنێوان لایەنەکاندا نییە. بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەگەر پرۆژەیاساکە بەمشێوەیە بێت، دەنگی پێنادەن و بایکۆتی دەکەن. هۆکاری رێکنەکەوتنەکە و خاڵە ناکۆکەکانیش، بەشێکی بۆ ململانێی نێوان لایەنە شیعەکان دەگەڕێتەوە، \"چونکە بیروڕایان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جیاوازە و نایانەوێت پارەکە لەبەردەستی کازمی بێت\".", "summary": "راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە ٧٠ دۆلار عێراق پێویستی بەوە نابێت پەنا بۆ قەرز ببات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/280320215", "category": "iraq", "summary_length": 128, "article_length": 1269, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 604}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٠٥ - ٠١ - ٢٠٢١، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، مووشەکێک لە سەربازگەی نەسر لە رۆژئاوای بەغدا کەوتووەتەخوارەوە کە لە گەڕەکی جیهادەوە ئاراستە کراوە. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەکیان دۆزیوەتەوە و مووشەکێکی ٢٤٠ ملیمیی نەتەقیوەش دەستی بەسەردا گیراوە. مووشەکەکە پووچەڵکراوەتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوان کراوە. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی شانەی ئەمنیدا هاتووە، دەزگا ئەمنییەکان و ئاژانسی هەواڵگری لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ گەیشتن بە بکەرانی و دواتر وردەکارییەکان بڵاودەکەنەوە. ئەو هێرشە لە کاتێکدایە، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆژی چوارشەممە ٠٥ - ٠١ - ٢٠٢٢ رایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاژێری رابردوودا چوار جار لە عێراق و سووریا بەرپەرچی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان داوەتەوە.", "summary": "شانەی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، مووشەکێک لە سەربازگەی نەسر لە رۆژئاوای بەغدا کەوتووەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەست بەسەر سەکۆ و مووشەکێکی دیکەدا دەگرن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/050120224", "category": "iraq", "summary_length": 157, "article_length": 791, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 375}, {"article": "هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"کازمی کە هاتە سەر دەسەڵات، دوو بنەمای بۆ کاری حکومەتەکەی دانابوو، یەکێک لەوانە گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت بوو، بەڵام کازمی نەیتوانیوە ئەوە بکات، بەتایبەت کە نەیتوانیوە رێگە لە گرووپە چەکدارەکان بگرێت و دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێ کەمبکاتەوە. ئەوەی دیکەش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بوو، بۆ ئەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە، پێشمان وایە لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت\". بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق \"دوو بۆچوون هەیە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێکیان گرووپی هاوپەیمانیی بینای کۆن، ئەوان رێکن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، پێشتر لەسەر یاساکە تێبینییان هەبووە و دژ بوون، بەڵام بە ناچاری رازیبوون، ئەوانەی دیکە رەوتی سەدر و هەندێک لایەنی دیکەن، ئەوان لەگەڵ یاساکە بوون و ئێستا کشاونەتەوە، هەندێک پاساویان هەیە، ئەو گرووپانەی لە سەرەتادا دژ بوون ئێستا لەگەڵن، بەڵام هێشتا زۆرینەی لایەنەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن\". وەکو هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت، ئەو گرووپانەی سوورن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، \"لە کۆبوونەوەیەک کە لە ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، بەتایبەت دەوڵەتی یاسا زۆر دژی ئەو یاسایەی هەڵبژاردن بوون و ١٠٠ واژۆیان کۆکردبووەوە، بەڵام ئێستا ئەوان لەگەڵن و داوادەکەن لە کاتی خۆیدا بکرێت، کوردیش بە هەمان شێوە، ئێمە لە رابردوودا دەنگمان بە یاساکە نەدا و دژ بووین، بەڵام ئێستا لەگەڵ پرۆسەکە دەڕۆین\". لەبارەی ئەوەی ئەگەر لایەنەکان بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن کاریگەریی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن چی دەبێت، ئەو ئاماژەی بەوە کرد، \"ئەگەر بەبێ ئەو لایەنانە هەڵبژاردن بکرێت ئاسایی و یاساییە، تەنیا ئەگەر بایکۆتکردنەکە بە جۆرێک بێت لە ٥٠ % ی ژمارەی دەنگدەران کەمتر بەشداربن، شەرعیەتی یاسایی نابێت\". دەربارەی ئەگەری خۆپێشاندان و ئاڵۆزی لە عێراق لە ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن، هەرێم کەمال ئاغا باسی لەوە کرد، \"ئەو کەسانەی خۆپێشاندانیان دەکرد، یەکێک لە داواکارییەکانیان ئەنجامدانی هەڵبژاردن بوو، هەرچەندە بەشێکیان لەم دواییانەدا داوایان دەکرد چەک لە دەستی گرووپەکان نەمێنێت و داواکاریی دیکەیان هەبوون؛ بەڵام ئەوان ئێستا ئەو هێزەیان نەماوە و بڕواناکەم بتوانن خۆپێشاندان بکەن، لە داهاتووشدا تەنیا سەدر دەتوانێت خۆپێشاندان بکات\". ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت، چونکە گرووپی بینا پشتگیریی وڵاتێکی دراوسێیان هەیە، بە دووریشی نابینێت رەوتی سەدریش پاشگەز ببێتەوە، \"چونکە پێشتریش شتی وا هەبووە و پەشیمان بووەتەوە، ئەوەی کە ترسی هەیە لە هەڵبژاردن، هۆکارەکەی ململانێیەکی نێوخۆیی شیعەکانە، چونکە پێشتریش ململانێیان زۆر تووند بوو لەسەر دانانی سەرۆکوەزیران. سەدر دوو داواکاریی هەیە، یەکێکیان دواخستنی هەڵبژاردنە بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٢، یەکێکی دیکەشیان مەرجەعیەت فەتوایەک بدات بۆ قەدەخەکردنی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکان\". هەرێم کەمال ئاغا ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق متمانەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لەدەستداوە، \"ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنیش بەو حکومەتە لاوازەی ئێستا کە رۆژانە هێرش دەکرێتە سەر هاوپەیمانان و حکومەت چارەسەری پێ نییە، باش نابێت و وادەکات متمانەی نێودەوڵەتی رۆژ بە رۆژ زیاتر لەدەستبدات\". سەبارەت بەوەی هەڵبژاردنەکە بۆ کورد باش دەبێت یاخود نا، ئەوەی خستەڕوو \"هەرچەندە هەموو فراکسیۆنەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دژی یاساکە بووین لە رابردوودا، چونکە کۆمەڵێک کێشەی هەیە، کە کاریگەرییان لەو هەڵبژاردنە دیار دەبێت، کۆمیسیۆنیش بێ کێشە نییە، بەتایبەت ئەو کارتانەی دەنگدان کە هاتوونەتەوە و ژمارەیەکی زۆری زیاد چاپ کراوە، بەتایبەت هی تایبەت و دەنگی مەدەنی؛ لە هەندێک شاری هەرێمی کوردستانیش کارتی دووبارە هاتووەتەوە، ئەگەرچی لە بەغدا ژمارەی زیاتر باس دەکرێت، بەڵام ١١٦ هەزار کارتی هەڵە چاپ کراون، ئەمەش جێی پرسیارە. کۆمەڵێک کێشەی دیکەش هەن، ئایا کۆمیسیۆن دەتوانێت چارەسەریان بکات؟ \" ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بە گوتەی هەندێک سەرچاوە و پەرلەمانتاری عێراق، بەشێک لە لایەنەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن بۆ ساڵی داهاتوو.", "summary": "ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ١٦ هەزار کارتی دەنگدانی بە هەڵە چاپ کردووە، لە بەشێکی شارەکانی هەرێمی کوردستانیش کارتی دووبارە هاتوونەتەوە. لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنیش دەڵێت \"زۆرینەی لایەنەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لە کاتی خۆیدا، تەنیا سەدر داوادەکات بۆ مانگی نیسانی داهاتوو دوابخرێت، پێشموایە هەڵبژاردن دواناخرێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/20082021", "category": "iraq", "summary_length": 377, "article_length": 3615, "summary_token_count": 163, "article_token_count": 1651}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ١١ - ٤ - ٢٠٢٢ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی عێراق میوانی بووڵتەنی هەواڵی کاژێر ١٠ی رووداو بوو و رایگەیاند: \"ئەوە روونە کە بێ رێککەوتن لەگەڵ رەوتی سەدر، چوارچێوەی هاوئاهەنگی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت لەبەر ئەوەی ئەو رێژە دەستوورییەی بۆ دەنگدان بە سەرۆککۆمار کە ٢٢٠ کورسییە پێی تەواو ناکرێت؛ واتا بۆ پڕکردنەوەی رێژەی یاسایی پەرلەمان، هیچ لایەنێک بێ ئەوی دیکە ناتوانێت ئەو رێژەیە تەواو بکات\". سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی گوتی: \"ئەگەر رەوتی سەدر و هاوپەیمانانی، بێ چوارچێوەی هاوئاهەنگی حکومەت پێکبهێنن، بێگومان حکومەتێکی بەهێز نابێت و ناتوانێ وەڵامدەرەوەی ئەو هەموو ئاڵنگارییانە بێت کە رووبەڕووی دەبنەوە؛ بە پێچەوانەوە، ئەوە بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگیش راستە\". هەرێم کەمال ئاغا حکومەتێکی بەهێز بۆ ئێستای عێراق بە رێگەچارە دەزانێت و دەڵێ: \"دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، بەئامانجکردنی باڵیۆزخانەی وڵاتان و پێگەی هاوپەیمانان لەنێو عێراق وایکردووە عێراق متمانەیەکی ئەوتۆی لەڕووی نێودەوڵەتییەوە نەمێنێت و ئەمەش پێویستی بە حکومەتێکی بەهێزە بۆ چارەسەرکردنی؛ لە قۆناخی یەکەمدا ئەو حکومەتە بەهێزە دەبێ نێوماڵی شیعە کۆبکاتەوە و دواتر لایەنەکانی دیکە\". سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رێککەوتنی لایەنە شیعەکان بە مەرجی لەپێشینەی پێکهێنانی حکومەت و تەنانەت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریش دەزانێت و دەڵێت: \"زۆرینەی سوننە بەربژێری خۆیان دیاریکرد و ئێستا سەرۆکی پەرلەمانی خۆیان هەیە؛ ئەوەی ماوەتەوە کورد و شیعەیە؛ لایەنە کوردستانییەکان ئەگەریش رێکبکەون لەسەر بەربژێرێک بۆ سەرۆککۆمار، تاوەکو شیعە لەسەر بەربژێرێک بۆ سەرکوەزیران رێکنەکەوێت، قۆناخەکە هەر بە بنبەستی دەمێنێتەوە\". هەرێم کەمال ئاغا گوتی، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان لەنێو خۆیاندا رێکبکەون پێش ئەوەی لایەنە شیعەکان بگەنە رێککەوتن، چونکە ئەو کاتە \"دۆخەکە نە بە دڵی یەکێتی و نە بە دڵی پارتی دەبێت\". لەبارەی ئەگەری رێککەوتن و لێک نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی گوتی: \"لە رابردوو یەکێتی هەندێک پێشنیازی هەبوو بۆ رێککەوتن لەگەڵ پارتی، بەڵام ئێستا یەکێتی بەشێکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی\". بە بۆچوونی هەرێم کەمال ئاغا، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەماوەی ئەو ٤٠ رۆژەی بۆی دیاریکراوە، ناتوانێ حکومەت پێکبهێنێت و سیناریۆی دوای ئەمەش \"تەنیا رێککەوتنە\". سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: \"تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوماڵی کورد نەهاتووەتە ئاراوە؛ ئەوەی دەکرێت زۆر خراپە و زیانێکی گەورەی بۆ خەڵکی کوردستان و حکومەتی داهاتوو دەبێت و باجەکەش خەڵکی کوردستان دەیدات\".", "summary": "سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، پێویستە بەر لە رێککەوتنی شیعە، کورد نێوماڵی خۆی رێکبخاتەوە، ئەگینا ئەوکات دۆخەکە \"نە بە دڵی پارتی دەبێت و نە بە دڵی یەکێتی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/110420223", "category": "iraq", "summary_length": 176, "article_length": 2311, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 1069}, {"article": "رێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان. لە کۆبوونەوەکەدا هەموو سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆچوونی خۆیان لەسەر سێ ماددەکەی نێو پرۆژە یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی دەربڕی کە ماون و جێگەی ناکۆکین. یاسای دادگای باڵای فیدراڵی لە ٢٤ ماددە پێکهاتووە، تاوەکو ئێستا ٢١ ماددە پەسندکراون، ٣ ماددە ماون، کە بریتین لە ماددەکانی ٢ و ٣ و ١٢. ماددەی ٢ پەیوەستە بە پێکهاتەی دادگای فیدراڵی، کە چەند بابەتێک لەخۆ دەگرێت وەکو: ئایا دادگەی فیدراڵی لە کێ پێکدێت، لە چەند دادوەر و شارەزای شەرعی پێکدێت، لە چەند شارەزای یاسایی پێکدێت، ئایا لە کوێ دەنگدەدەن، دەنگدەدەن یاخود تەنیا راوێژ دەکەن، لە چ کات و بابەتێک قسە دەکەن، شارەزایانی شەرعی ئیسلامی ئایا مافی راوێژیان هەیە یاخود دەتوانن دەنگیشبدەن، ئەگەر مافی دەنگدانیان هەیە لە کوێ مافی دەنگیان هەیە. تاوەکو ئێستا ئەمە یەکلایی نەبووەتەوە و کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەر لەسەر ئەو بابەتە بوو. بۆچوونی لایەنە شیعەکان ئەوەیە، دەبێت شارەزایانی شەرعی ئیسلامی لەگەڵ دادوەرکان دەنگبدەن و هەندێکی دیکەش دەڵێن: با ئەوانە تەنیا لەو بابەتانە دەنگبدەن کە پەیوەستن بە ماددەی ٢ ـی دەستوور کە تایبەتە بە بنەما چەسپاوەکانی ئەحکامی ئیسلام و، هەندێکی دیکەش دەڵێن: نەخێر با لە هەمووی دەنگبدەن. بۆچوونی کوردیش ئەوەبوو کە زیاتر راوێژکردن بێت، سووننەکانیش لەگەڵ ئەو بۆچوونەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونە چارەسەر مامناوەند. سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ماددەی ٣ ش کە پەیوەستە بەوەی کێ مافی دیاریکردنی ئەندامانی دادگاکەی هەیە، کێ دایاندەمەزرێنێت، هەندێک دەڵێن: ناوەکان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشنیاز دەکرێت و سەرۆککۆمار بۆچوون و دەنگی لەسەر دەدات، هەندێکی دیکەش دەڵێن: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشنیازی دەکات و پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات، پاشان سەرۆککۆمار مەرسوومی کۆماریی بۆ دەردەکات، هەردوو بۆچوونەکە باسکران، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام. سەبارەت بە ماددەی ١٢ سەرۆکی لیژنەی یاسایی گوتی بەهەمان شێوە کێشە هەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، کە میکانزمی بڕیاردانە، بەچ شێوەیەک دادگای فیدراڵی بڕیار دەدات، ئایا لە هەموو بابەتەکاندا بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ دەبێت یاخود زۆرینەی سادە. رێبوار هادی لەو بارەیەوە دەڵێت: \"ئێمە وەک لایەنی کوردی باسی ئەوەمانکردووە لە هەموو کێشەکاندا پێویستە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ بێت، لە بەرامبەردا لایەنە شیعەکان دەڵێن: ' نەخێر با بەزۆرینەی سادە بێت '، هەروەها لەبارەی ئەو کێشانەی کە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بەشێکن لە ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی وەک کورد داوای کۆدەنگی دەکەن و ئەوانیش دەڵێن نەخێر با لەو کێشانە دوو لەسەر سێ بێت\". سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆچوونی خۆیان دەربڕی، هەر کەسە و دەگەڕێتەوە سەرکردایەتیی سیاسی خۆی بۆ ئەوەی بۆچوونی کۆتایی خۆیان بدەن، تاوەکو هەفتەی داهاتوو بگەڕێنەوە پەرلەمان بۆ ئەوەی بتوانن رێککەوتنی لەسەر بکەن. دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە ٩ ئەندام پێکهاتووە؛ ٣ شیعە، ٢ کورد، ٢ سوننە و تورکمانێک و کریستیانێک، بەڵام ئێستا دوو ئەندامی دادگاکە نەماون، بۆیە دادگاکە ناتوانێت کۆببێتەوە و بڕیاربدات، چونکە بەپێی یاسای دادگاکە، دادگای فیدراڵ دەبێ بە ئامادەبوون و بەشداربوونی سەرۆک و هەموو ئەندامانی کۆببێتەوە و بڕیاربدات. بەپێی ماددەی ٩٣ ـی دەستووری عێراق، دادگای فیدراڵ ٨ ئەرکی سەرەکی هەیە، کە دیارترینیان پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کە بڕیارە هەڵبژاردنی ئەمساڵی لە ١٠ ـی ئۆکتۆبەری داهاتوودا بەڕێوەبچێت.", "summary": "کۆبوونەوەی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی سێ ماددەکەی پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، کە لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو کۆتاییهات و سەرۆکی لیژنەی یاساییش لە پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090320217", "category": "iraq", "summary_length": 237, "article_length": 3318, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 1502}, {"article": "گاتع روکابی، سەرکردەی هاوپەیمانیی فەتح، یەکێک لە لایەنە پێکهێنەرەکانی \"چوارچێوەی هاوئاهەنگی\"، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ - ١١ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \" ئەمشەو کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ماڵی عەممار حەکیم بەڕێوەچوو؛ کۆبوونەوەکە لەسەر داوای پلاسخارت بوو و تێیدا هەموو زانیاری و بەڵگەکانی تایبەت بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٠ ـی ئۆکتۆبەری پێدرا؛ کۆبوونەوەکە بۆ گوێگرتنی ئەوان بوو لە بۆچوونی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و زانینی هەنگاوەکانی داهاتوو؛ ئەم کۆبوونەوەیەش دوای سەردانەکەی ئەمدواییەی پلاسخارت دێت بۆ لای قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق. \" سەبارەت بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە، گاتع روکابی بە رووداوی گوت: \"هەموو سەرکردە یەکەمەکانی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە، لەوانە نووری مالیکی، هادی عامری، قەیس خەزعەلی، عەممار حەکیم و حەیدەر عەبادی. \" گاتع روکابی ئەوەشی گوت کە \"ئەو کۆبوونەوەیە زۆر گرنگ بووە، چونکە بە لای ئێمەوە گرنگە بەڵگەکانی ساختەکاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمان بگەیەنینە ناوەندەکانی جیهان؛ ئەم بەدەمەوەهاتنەی نەتەوە یەگرتووەکان پێویست و گرنگ بوو. \" بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو؛ هاوپەیمانیی فەتح، کە لە خولی پێشووی پەرلەمان ٤٧ کورسی هەبوو لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا ١٥ کورسی بەدەستهێناوە؛ بۆیە لایەنە بەشدارەکانی زۆر ناڕازین. جگە لە رەوتی سەدر کە ٧٣ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، زۆربەی لایەنە شیعەکانی دیکە لەچوارچێوەیەکدا بەناوی\" چوارچێوەی هاوئاهەنگی\" کۆبوونەتەوە؛ ئەوان دەڵێن ساختەکاری کراوە و هەربۆیە ئەنجامەکە رەتدەکەنەوە و داوای بەدەست ژماردنەوەی تەواوی دەنگەکان یان ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەکەن.", "summary": "سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت، شەوی پێنجشەممە ژمارەیەک لە هێزەکانی نێو ماڵی شیعە لە ماڵی عەممار حەکیم، رێبەری رەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێی ئەنجامی ئەو تانانەیان کرد کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ٢٠٢١ یان گرتووە. گوتیشی \"کۆبوونەوەکە لەسەر داوای نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بووە و هەموو بەڵگەکانی ساختەکردنی هەڵبژاردنی پێدراوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/181120214", "category": "iraq", "summary_length": 364, "article_length": 1613, "summary_token_count": 164, "article_token_count": 722}, {"article": "ئەو ناوەندە وەک خۆیان دەڵێن رێکخراوێکى قازانجنەویستى تایبەت بە بڵاوکردنەوەى زانیاریى ئەلیکترۆنى و پەیوەندیدار بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. رۆژی چوارشەممە ١٦ ى ئادارى ٢٠٢٢، ئەو ناوەندە رووپێوییەکى بڵاوکردووەتەوە و تیێیدا ئاماژەى بەوەداوە ٤٩ هەزار و ٨٨٠ زانیاری و یەک ملیۆن و ٧٥٣ هەزار و ٦٥٨ بەڵگەنامەى پێگەى ئەلیکترۆنى لەجیهاندا دزەیان پێکراوە و لە \"دارک وێب\" یان \"ماڵپەڕى تاریک\" بۆ فرۆشتن داندراون. بەگوێرەى ئەو رووپێوییەى ناوەندەکە، پرۆسەى دزەپێکردن بەو زانیاری و بەڵگەنامانە، سێ دامەزراوەى فەرمى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و پەروەردە و ئەنجوومەنى خزمەتى فیدراڵى عێراقى گرتووەتەوە. فازل دوخى، پسپۆرى بوارى ئەلیکترۆنى لەو رووپێوییەدا ئاماژەى بەوەداوە ٧٥ زانیاریى لەو سێ پێگە ئەلیکترۆنییەى عێراقەوە دزەیان پێکراوە.", "summary": "ناوەندى راگەیاندنى ژمارەیی ئاشکرایکرد پێگەى ئەلیکترۆنیی سێ دامەزراوەى فەرمیى عێراق دزەیان پێکراوە، بەهۆى ئەوەى لە رووى ئەلکیترۆنییەوە پارێزراو نەبوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/1603202212", "category": "iraq", "summary_length": 150, "article_length": 716, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 352}, {"article": "مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تویتێكیدا نووسیویەتی \"بەوپەڕی خۆشەویستییەوە عێراق بە گەل و حكومەتەوە پێشوازی لە پاپا فرەنسیس دەكات، خاكی میزۆپۆتامیا لە دێر زەمانەوە تاوەكو ئێستا و بۆ هەمیشە وێستگەی مێژوویی دیداری ئایینی و هزر و بەها مرۆیییە هاوبەشەكان بووە\". هەروەها نووسیویەتی \"بەخێربێن بۆ خاكی سۆمەر، بابل و ئاشوور، خاكی پێغەمبەران و پیاوچاكان\". ئەمڕۆ هەینی ٥ی ئادار پاپای ڤاتیكان دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، جگە لە دیداری سیاسییەکان، سەردانی کەنیسەی \"سەیدە نەجات\"ی سریانی كاسۆلیك لە بەغدا دەکات. پاپای ڤاتیکان رۆژی دواتر دەگاتە نەجەف و ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دەبیبنێت. هەر هەمان رۆژ سەردانی شاری ئوور لە زیقار دەکات. رۆژی یەكشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢١، پاپا دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دوای بینینی بەرپرسانی حكومی و ئایینی، لە هەمان رۆژدا دەچێتە موسڵ و نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕ دەكات. دواتر سەردانی كەنیسەی \"تاهرە\"ی گەورە لە قەرەقووش دەکات. لە دوایین وێستگەی سەردانەکەیدا، پاپا بەشداریی ئاهەنگی پیرۆزی کریستیانەکان لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری دەکات، رۆژی دووشەممە دەگەڕێتەوە فڕۆكەخانەی بەغدا و لەوێ بەرەو ڤاتیکان بەڕێدەکەوێت.", "summary": "سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق بەوپەڕی خۆشەویستییەوە پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان دەكات، كە ئەمڕۆ بە سەردانێك دەگاتە عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/050320212", "category": "iraq", "summary_length": 125, "article_length": 1046, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 489}, {"article": "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠٥ - ٠٨ - ٢٠٢١ هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند: شەوی رابردوو لە یەککاتدا پێنج تاوەری کارەبا لەنێوان پارێزگای کەرکووک، نەینەوا و سەلاحەدین تەقێندرانەوە، بەمەش پێدەچێت ئامانجەکە لەلایەن یەک گرووپەوە پێکرابێت. بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیای تۆڕی گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکوور، کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دراوە لە ماوەی ٤٨ کاژێردا ١٣ تاوەری کارەبا لەنێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین، کەرکووک و نەینەوا تەقێندراونەتەوە. تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا هەبووە، چونکە وایکردووە تۆڕەکانی کارەبا لەنێوان ئەو پارێزگایانە بپچڕێت. بۆ نموونە ئەو وێستگانەی لە کەرکووک کارەبا بەرهەمدەهێنن ناتوانن کارەبا بۆ پارێزگای نەینەوا بگوازنەوە، بەمەش کێشە بۆ هەردوو پارێزگاکە دروست دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک و پارێزگاکانی دیکەش باس لەوە دەکەن، ئەوان پێشتر بەپێی بەڵێنی وەزارەتی کارەبا بڕیاربوو لە ماوەی ٢٤ کاژێردا ١٨ - ٢٠ کاژێر کارەبا بدەنە هاونیشتمانیان، بەڵام ئێستا ئەو بڕە کارەبایە بۆ نزیکەی ١٠ کاژێر کەمبووەتەوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا ١٦٠ تاوەری کارەبا لەنێوان پارێزگاکاندا تەقێندراونەتەوە، تەنیا لە مانگی رابردوودا ٣٥ تاوەر تەقێندراونەتەوە، لە ٤٨ کاژێری رابردووش ١٣ تاوەر. پێشتر داعش بەرپرسیاریێتی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبای خستبووە ئەستۆی خۆی، بەڵام حکومەتی عێراق گومانی هەیە تەقاندنەوەی ئەو تاوەرانە تەنیا چەکدارانی داعشی لەپشتەوەبێت.", "summary": "شەوی رابردوو لە یەککاتدا پێنج تاوەری کارەبا لەنێوان پارێزگای کەرکووک، نەینەوا و سەلاحەدین تەقێندرانەوە، لە ماوەی ٤٨ کاژێری رابردووشدا ١٣ تاوەر لەنێوان ئەو پارێزگایانە تەقێندراونەتەوە. تەقاندنەوەشیان کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کاژێرەکانی کارەبا هەبووە لەو پارێزگایانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/05082021", "category": "iraq", "summary_length": 274, "article_length": 1389, "summary_token_count": 127, "article_token_count": 655}, {"article": "لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق رۆژی چوارشەممە ٢٦ - ٠١ - ٢٠٢٢ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"رەنگە ژمارەیەک لەو چەکدارە دەستگیرکراوانەی داعش کە لە زیندانی غوێران لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان هەڵاتوون، دزەیانکردبێتە نێو خاکی عێراق، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر ئەمنیەتی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەییەوە\". عەبدولخالق تەڵعەت گوتی: \"عێراق سنوورێکی فراوانی لەگەڵ سووریادا هەیە، هەڵاتنی ئەو چەکدارانە و دزەکردنیشیان بۆ عێراق، رەنگە ببنەوە مەترسی بۆ شنگال و ناوەڕاستی عێراق، بۆیە لەو سنوورانە هێزە عێراقییەکان، لە ئامادەیی تەواودان و هاوئاهەنگی تەواویشیان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە هەر ئەگەرێک\". نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا ئەو داعشە هەڵاتووانە مەترسی نین، لەناوخۆی عێراقیش مەترسیدارن و هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەییەوە. داعش رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ٢٠.١.٢٠٢٢ نزیک کاژێر ٠٩: ٠٠ ـی شەو هێرشیکردە سەر زیندانی غوێران. بەگوێرەی میدیای هەسەدە، ئەو شەوە چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک دەروازەی گرتووخانەکە تەقاندەوە، دواتر شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزی پاسەوانی گرتووخانەکە و چەکدارانی داعش، کە لە باشووری شارەکەوە چووبوونە نزیک گرتووخانەکە، دروستبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە فەرهاد شامی، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند: زیندانی سناعە (غوێران) بەتەواوی کۆنترۆڵکراوەتەوە و هەموو ئەندامانی داعش خۆیان رادەستکردووە.", "summary": "نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، \"هەڵاتنی چەکدارانی داعش\" لە زیندانی غوێرانی حەسەکە، مەترسیی لەسەر ئەمنیەتی عێراق هەیە و رەنگە ژمارەیەک لەو هەڵاتووانە دزەیانکردبێتە ناو خاکی عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/2601202210", "category": "iraq", "summary_length": 230, "article_length": 1467, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 684}, {"article": "وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کوشتنی ئەو دوو خوشکە ئاماژە بەوە دەکات، لەلایەن براکەیانەوە کوژراون کە \"ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە\". بەڵام زانیاریی زیاتری لەبارەی چۆنیەتیی کوشتنەکە بڵاونەکردووەتەوە. دەشڵێت، بە بیانووی \"شەرەف\" کوژراون. رووداوەکە کاردانەوەی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە، هەر زوو وێنەی دوو خوشکەکە لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوبووەوە و خەڵکی سەرکۆنەی کارەکەیان کرد. لە تویتەریش بەکارهێنەران بە هاشتاگی دادپەروەری بۆ زەهرا و حەورا داوای سزادانی ئەو گەنجەیان کرد. بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ - ١٢ - ٢٠٢٠ پۆلیسی کەربەلا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە و دوای خستنەڕووی بەڵگەکان دژی، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت. ئەوە لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە فازل غەراوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆمیسیۆنەکەیان ئاستی تووندوتیژی بەرامبەر ژنان زیادی کردووە. هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی کەیسەکانی تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان، لە پەرلەمانی عێراقیش، بەشێک لە فراکسیۆنەکان بەنیازن یاسایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی پەسندبکەن، چونکە تاوەکو ئێستا لە عێراق ئەو پرسە بە یاسا رێکنەخراوە. لە مانگی نیسانی ئەمساڵیش، رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤیش داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کرد بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە زیادبوونی تووندوتیژیی دژی خێزان و ژنان بکەن. هاوکات سزای شیاوی ئەو کەسانەش بدەن کە تووندوتیژیی بەرامبەر ژنان دەکەن.", "summary": "لە شاری سەدری بەغدا، گەنجێک دوای ئەشکەنجەدانی دوو خووشکەکەی \"گوللە دەنێت بەسەریانەوە\" و دەیانکوژێت. دوای دوو رۆژیش، پۆلیسی کەربەلا دەڵێت، ئەو گەنجەیان دەستگیرکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/22122020", "category": "iraq", "summary_length": 165, "article_length": 1372, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 606}, {"article": "لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: \"شەوی رابردوو هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ راوەدوونانی چەكدارانی داعش لە ناوچەی نێوان دۆڵی زگیتۆن و دۆڵی خەناجر لە پارێزگای كەركووك دەستپێكرد، ئۆپەراسیۆنەكە تاوەكو ئەمڕۆ هەینی بەردەوام بوو و توانیان ١٦ چەكداری داعش لە نێو حەشارگە نهێنیەكانیان بكوژن. \" رەسول گوتیشی: \"ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ كوژران، ئەوانەی دیكەش لە كاتی هەڵاتنیان لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی هاوپەیمانانەوە كرانە ئامانج و كوژران\". بەگوتەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوای پاككردنەوەی ناوچەكە لە چەكدارانی داعش، هێزەكانی دژە تیرۆر هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكە دەستپێكردووە و چەندین بەڵگەنامەی گرنگیان دۆزیوەتەوە، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی بڕێك چەكی سووك و ناوەند، پاسپۆڕت و بڕێک پارەی عێراقی و بیانی.", "summary": "گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق لە پارێزگای كەركووك رووبەڕووی كۆمەڵێك چەكداری داعش بوونەوە، لە ئەنجامدا ١٦ چەكداری داعش كوژران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/201120202", "category": "iraq", "summary_length": 180, "article_length": 833, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 393}, {"article": "چالاكڤانانی عێراقی رایانگەیاند: \"ئینتیسار ناهی، چالاكڤان و برنپێچی دیاری خۆپێشاندانەكان ئێستا لە نەخۆشخانەی یەرمووك لە بەغدا چارەسەر وەردەگرێت\"، هەروەها وێنە و چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیشیان بڵاوكردەوە كە شوێنەواری ئەشكەنجەدانی بەسەر جەستەیەوە هەیە\". فایق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری عێراق لە توویتێكیدا نووسی \"ئینتیسار ئەشكەنجە دراوە، ئەو بكوژانە قاچەكانیان بە درێلی كارەبایی كونكردووە، ئینجا بەریانداوە، ئێستاش لە نەخۆشخانەیە\". تائێستا ئاماژە بەو لایەنە نەكراوە كە ئەو چالاكڤانەیان رفاندووە، بەڵام خۆپێشاندەران پەنجەی تاوان بۆ میلیشیاكانی نزیك لە ئێران درێژدەكەن و دەڵێن لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپێشاندانەكان لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ ئەوان لەپاڵ پڕۆسەكانی تیرۆركردن و رفاندنانی زۆربەی چالاكڤانانن. عومەر جەنابی، چالاكڤانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامێك ئاراستەی رفێنەران دەكات و دەڵێت: \"پارێزەرانی ئابڕوو كێشەتان چییە لەگەڵ كچە چالاكڤانەكان، رۆژانە كچانی عێراقی دەڕفێنن و ئەشكەنجەیان دەدەن، تەنیا لەبەر ئەوەی داوای نیشتمان دەكەن؟ دەزانم ئێوە ئابڕووتان نییە، زۆربەشتان بەهاكانی كۆمەڵگە، رەوشت، ئایین و مرۆڤایەتی نازانن، بەڵام ئێستا گەل دەتانناسێت\". لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپێشاندانەكان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، تاوەكو ئێستا زیاتر لە ٢٠ چالاكڤانی دیار كوژراون، سەرەڕای ئەوەی زۆربەی كردەوەكانی تیرۆر بە كامێراكانی چاودێری گیراون، بەڵام تاوەكو ئەم ساتەش حكومەتی عێراق نەیتوانیوە ئەنجامدەران ئاشكرا بكات. زۆربەی ئەو چالاكڤانانەی رووبەڕووی رفاندن بوونەتەوە یان لە هەوڵی تیرۆركردن رزگاریان بووە، پێشتر لە رێگەی تەلەفۆن یان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی نزیك لە میلیشیاكان هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە.", "summary": "چەند رۆژێك دوای رفاندنی لە ناوەڕاستی شاری بەغدا لەلایەن چەكدارانی نەناسراو، پێنجشەممەی رابردوو كچە چالاكڤانە دیارەكەی خۆپێشاندانەكانی شاری بەغدا دەركەوتەوە كە بە گوتەی خۆی رفێنەرەکان بە درێلی كارەبایی ئەشكەنجەیان دابوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/251220202", "category": "iraq", "summary_length": 220, "article_length": 1478, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 681}, {"article": "عەبدولحوسێن هینداوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، تائێستا جۆری ئەو پاداشتە دیاری نەکراوە، کە دەدرێتە ئەوانەی کارتی دەنگدان وەردەگرنەوە، بەڵام لە رووی مەبدەئییەوە کاردەکرێت بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و گەیاندن بۆ دیاریکردنی باڵانسی مۆبایل، یاخود زیادکردنی مادەیەکی خۆراکی لە پسوولەی خۆراکدا. راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەو پاداشتە ئەوانە ناگرێتەوە، کە کارتی دەنگدان وەرناگرنەوە. کۆمیسیۆنیش میکانزمی کاری هەیە و تائێستاش نزیکەی ٢ ملیۆن کارتی دەنگدان وەرنەگیراوەتەوە. پێشتر دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، حکومەت پاداشتی دارایی هەر کەسێک دەکات، کە بچێت کارتی بایۆمەتریی دەنگدان وەربگرێتەوە. نزیکەی دوو هەفتەی دیکە لە عێراق دەنگدان بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن، تائێستا نزیکەی ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کارتی دەنگدان ماونەتەوە لە نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکانی عێراق، کە خاوەنەکانیان نەچوون وەریبگرنەوە. هەر هاووڵاتییەکی عێراقی کە بەشداری لە دەنگداندا بکات، پێویستە کارتی بایۆمەتری یاخود کارتی دەنگدانی پێبێت بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگ بدات. جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەڵێت، حکومەتی عێراق پاداشتێکی دارایی بە هەر دەنگدەرێک دەدات ئەگەر کارتی دەنگدانی لە نووسینگەکانی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکان وەربگرێتەوە، کە چاپکراوە و ئامادەکراوە بۆی، بەڵام ئاشکرای نەکردووە بڕی پاداشتەکە چەند دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد وادەی تەواوبوونی رادەستکردنی کارتەکانی دەنگدان لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە و پاش ئەو وادەیە هەموو کارتەکانی دەگوازرێنەوە بۆ نووسینگەی نیشتمانیی کۆمیسیۆن لە بەغدا. بڕیارە رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان ٢٤ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٩٢٧ کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لەو هەڵبژاردنەدا ٣٢٤٤ بەربژێر بەشدارن؛ بەشێکیان سەربەخۆ و بەشێکی دیکەشیان بەربژێری ٢١ هاوپەیمانی و ١٠٩ پارت و لایەنی سیاسین، ئەو بەربژێرانەش رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان.", "summary": "راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن، باسی ئەو پاداشتە دەکات، کە دەدرێتە هەر کەسێک کارتی دەنگدان وەربگرێتەوە، ئەمەش بە ئامانجی هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/270920212", "category": "iraq", "summary_length": 187, "article_length": 2017, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 904}, {"article": "دوایین کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق لە ٣٠ ـی ئادارى ٢٠٢٢ بوو کە بڕیاربوو بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکۆمار بێت، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى ژمارەى یاسایی پەرلەمانتاران، نەتوانرا ئەو هەڵبژاردنە بکرێت و تەنیا تاوتوێى دانانى ئەندامانى لیژنە هەمیشییەکان کرا. غەریب تورکمانى، بڕیاردەرى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند؛ تاوەکو دواى جەژنى رەمەزان پەرلەمانی عێراق کۆنابێتەوە. گەرمترین پرس کە ئێستا لەبەردەم پەرلەماندایە بۆ تاوتوێکردنى، پڕۆژەیاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدانە، کە لە لیژنەى دارایی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بەمەبەستى هاوکاریکردنى بژێوى هاووڵاتییان و رێگرى لە کاریگەرییەکانى بەرزبوونەوەى نرخى خۆراک. بڕیاردەرەکەى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەوە دەکات، ئەگەری زۆرە کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمان لەبارەى پڕۆژەیاسای بودجە یان هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارەوە بێت، ئەگەر رێککەوتنی لەبارەیەوە بکرێت. رۆژانی ٢٥ و ٣٠ ـی ئادارى ٢٠٢٢، بەهۆى رێکنەکەوتنى لایەنەکان و ئامادەنەبوونى ژمارەى پێویستى پەرلەمانتاران کە ٢٢٠ پەرلەمانتارە، نەتوانرا سەرۆککۆمار لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت. هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى و هاوپەیمانیی رزگارکردنى نیشتیمان لەسەر شێوازى حکومەتى داهاتووى عێراق ناکۆکن و بەهۆیەوە سەرۆککۆمار هەڵنەبژێدراوە کە هاوکات خاڵى ناکۆکى نێوان یەکێتى نیشتیمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانە و هەریەکەیان بەربژێرى خۆیان هەیە.", "summary": "بڕیاردەرێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، تاوەکو مانگى ئایارى داهاتوو پەرلەمان کۆنابێتەوە، لە کاتێکدا دوایین کۆبوونەوەى پەرلەمان لە کۆتایی مانگى ئادارى رابردوو بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220420226", "category": "iraq", "summary_length": 162, "article_length": 1239, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 592}, {"article": "لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٢ بڵاویکردەوە، هاتووە: \"دواکەوتنی حکومەت لە ناردنی بودجەی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمان، دەبێتە هۆی دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران. \" دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند: \"پەرلەمان چاوەڕوانە حکومەت بودجە بنێرێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکات و بە تاوتوێکردن دەوڵەمەندی بکات تاوەکو دەنگی لەسەر دەدات. \" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووپاتیشی کردەوە: \"دواکەوتنی بودجە لێکەوتەی نەرێنیی لەسەر دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق دەبێت، چونکە دەبێتە هۆی دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە چەند مانگی داهاتوودا. \" رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٢ گەڕێکی کۆبوونەوەی تایبەت بە تاوتوێکردنی مووچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی ٢٠٢١ ـی عێراق لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی دارایی لە پەرلەمان لە بەغدا کۆتاییهات. هاوکات سەمیر ھەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕێ میدیایی رووداوی راگەیاند: \"کۆبوونەوەكانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەردەوامن و دواتر ئەنجامەكانیان دەخەینە روو\". لە دەقی بڕگەی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی ساڵی ٢٠٢٠ ـدا هاتووە: \"پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی خەرجیی راستەقینە دیاری دەکرێت، دوای گلدانەوەی خەرجییە سەروەرییەکان کە لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ دا دیاریکراون، بە مەرجێک حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستانەوە، بەو بڕەی کە کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دیاری دەکات، لەگەڵ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان. ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت، ئەوا نابێت خەرجییەکانی بۆ رەوانە بکرێت. \"", "summary": "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، دواکەوتنی بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢١ دەبێتە هۆی دواکەوتنی پێدانی مووچە لە عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/121220206", "category": "iraq", "summary_length": 122, "article_length": 1712, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 746}, {"article": "ئەمڕۆ هەینی ٠٥ - ١١ - ٢٠٢١ دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە بەغدا لە بەردەم دەروازەیەکی ناوچەی سەوز خۆپێشاندان کرا. وەکو لەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، خۆپێشاندەران بە بەرد هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و ناچاریان دەکەن پاشەکشە بکەن. هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی لاستیکی هەوڵیان دا بڵاوەیان پێبکەن. نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا داوا لە خۆپێشاندەران دەکات دۆخەکە گرژتر نەکەن و دەڵێت، با خۆپێشاندەران داوای بێگەردیی هەڵبژاردن بکەن و دووربن لە هێزە ئەمنییەکان، \"ئێمە لە پشتی خۆپێشاندەرانین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە رەواکانین\". لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نووری مالیکی داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆپێشاندەران بپارێزن و رووبەڕوویان نەبنەوە، هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، \"هۆشداری دەدەین لە دەستوەردانی دەستی تێکدەرانە و لایەنی گوماناویی بۆ نانەوەی پشێوی\". رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە دەڵێن، بەردەوام دەبن لە خۆپێشاندان و تاوەکو ئەو کاتەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەرجەم وێستگەکان بە دەست دەژمێرێتەوە. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی داوە بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە گرژییەکانی نێو خۆپێشاندانەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوز لە بەغدا. لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، مستەفا کازمی جەختی لەوە کردووەتەوە کە رێنوێنی بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکان دەرکراوە تاوەکو پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپێشاندانەکان بکەن و رێز لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بگرن، بەتایبەتی مافی خۆپێشاندان و ئازادیی رادەبڕین کە لەو بنەما سەرەکییانەن حکومەت پێیانەوە پابەندە. بەهۆی ئەو دۆخەی کە ئەمڕۆ دروستبوو، سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز داخراون کە دەروازەکانی پردی موعەلەق، قادسیە و کەڕادەی مەریەم دەگرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە خۆپێشاندەران لەو دەروازانەوە ویستیان بچنە نێو ناوچەی سەوز، هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە کە بریتین لە سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و پۆلیسی فیدراڵی. خۆپێشاندانەکە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوون و زۆرتر ئەو لایەنانەن کە سەر بە حەشدی شەعبین، خۆپێشاندانەکە لە چوارچێوەی پرۆژەیەک بە ناوی \"چوارچێوەی هەماهەنگی\" رێکخراوە. هەر ئەمڕۆ لیژنەی ئامادەکاریی خۆپێشاندانەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، \"کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە رۆڵی گوماناوی لە مامەڵەکردن لەگەڵ تانە پێشکەشکراوەکان، داواش لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەکەین دەستوەردان بکات بۆ رزگارکردنی وڵات لە مەترسییەکان کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هۆکاریەتی\". لیژنەی ئامادەکاریی خۆپێشاندان لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەفتەی رابردوو پێکهێنرا، لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتی لایەنگرانی ئەو هێزە سیاسیانەی کە ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوه لە بەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا. هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری کە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ دا ٤٧ کورسی بەدەستهێنابوو، لە هەڵبژاردنەکەی ١٠ی ئۆکتۆبەردا ژمارەی کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد و تەنیا ١٥ کورسی بەدەستهێناوە. هاوپەیمانیی نەسریش بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی ژمارەی کورسییەکانی لە ٤٢ کورسییەوە بۆ ٢ کورسی کەمیکرد. لە راگەیێندراوەکەدا داوای \"خۆپێشاندانی ئاشتییانە\" کراوە و تێیدا هاتووە: \"پێدەچێت ئەمە دوایین هەینی و هەلی کۆتایی بێت، پێش ئەوەی قۆناخێکی دیکە دەست پێبکەین\". هەفتەی رابردوو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لەسەر بنەمای ئەو هەزار و ٤٠٠ تانەیەی کە لەلایەن بەربژێر و قەوارە سیاسییەکانەوە پێشکەشی کرابوو، دەستیکرد بە دووبارە ژماردنەوەی دەنگی دوو هەزار وێستگەی دەنگدان. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندووە، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی ئەو وێستگانەی کە ژمێردراونەتەوە لەگەڵ ئەنجامی ئەلیکترۆنی وەک یەک بوون.", "summary": "لە بەغدا گرژی لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، خۆپێشاندەران بە دار و بەرد هێرشیانکردە سەر هێزە ئەمنییەکان و دەیانویست بچنە نێو ناوچەی سەوز، وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش دەڵێت، ١٢٥ کەس بریندار بوون و کە ٢٧ ـیان مەدەنین و ئەوانی دیکەیان هێزە ئەمنییەکانن، هیچ گیانلەدەستدانێکیش تۆمارنەکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/051120215", "category": "iraq", "summary_length": 303, "article_length": 3387, "summary_token_count": 140, "article_token_count": 1527}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٢، جێنین پلاسخارت، نوێنەری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە رۆژی جیهانی ئاودا پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: \"فەراهەمبوونی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق بەشێوەیەکی دروست گرنگی تایبەتی هەیە، مانگی رابردوو لە باشوور سەردانی زەنگاوەکانی میزۆپۆتامیام کرد ئەو ئاڵنگارییانەم بینی، کە دووچاری عێراق دەبێتەوە\". پلاسخارت گوتیشی: \"کەمی بارانبارین، کەمبوونەوەی ئاو، سوێربوونی خاوک و ئاو، بەڕێوەبردنی ناکارای سەرچاوەکان و گەشەسەندنی ژمارەی دانیشتووان\"، ئەمانە کاریگەرییان لە سەرتاسەری جیهان بە جێهێشتووە، سەرەڕای گۆڕانی کەشوهەواش. بە بڕوای بەرپرسە باڵاکەی یوئێن لە عێراق: \"کەمکردنەوەی بەردانەوەی ئاویش لە لایەن وڵاتانی دروسێ یەکێکە لە هەڕەشە مەترسیدارەکان\". لە رۆژی جیهانی ئاو، پلاسخارت پەیامێکی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەموو پارتە سیاسییەکانی عێراق کردووە و دەڵێت: \"لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەموو پارتە سیاسییەکان پێویستە ئەم بابەتە بکەنە سەرلیست بەوپێیەی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و دۆسییەکی گرنگە و پێویستە بە پەلە و بە جدی چارەسەر بکرێت و ناکۆکییە سیاسییەکان بە لاوەبنرێن، لەمانە گرنگتر پێویستە وڵاتانی دراوسێ بەشداربن لە گفتوگۆ ئامانجدارەکان دەربارەی بەشکردنی ئاو و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان. \" لە سەرەتای ئەم مانگەدا دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ ئاو لە عێراق سازکرا، لەو بارەوە پلاسخارت گوتی: \"لە کۆنفرانسەکەدا چەندین راسپاردەی گرنگ و جۆراوجۆر خرانەڕوو، ئەمەش بە دڵنیاییەوە دەستپێکێکی باشە و دەبێت لە ئێستا بەدواوە بە کرداری پەیڕەو بکرێت\". سەرباسی ئەمساڵی رۆژی جیهانیی ئاو بریتیە لە \"ئاوی ژێرزەوی، شاراوەکان بخرێنە بەرچاو\". پلاسخارت دەڵێت: \"بە جەختکردنەوە لەسەر سەرچاوەیەکی ژیانی زۆر گرنگ کە زۆربەی جار پشتگوێ دەخرێت. وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاوی سازگار، پێویستە پارێزگاری لە ئاوی ژێرزەوی بکرێت و بە فیڕۆنەدرێت\".", "summary": "جێنین پلاسخارت، لە رۆژی جیهانی ئاو پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هێزە سیاسییە عێراقییەکان کرد، ناکۆکییە سیاسییەکان وەلابنێن و پرسی ئاو بکەنە سەر لیستی بابەتەکانیان، چونکە دۆسییەکی گرنگە و پێویستە بە پەلە چارەسەر بکرێت. کەمکردنەوەی بەردانەوەی ئاویشی لە لایەن وڵاتانی دراوسێ عێراق بە یەکێک لە \"هەڕەشە مەترسیدارەکان\" ناوبرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220320221", "category": "iraq", "summary_length": 323, "article_length": 1669, "summary_token_count": 140, "article_token_count": 721}, {"article": "بە گوتەی پەیامنێری رووداو تاوەکو ئێستا زیانی مووشەکەکان نەزانراون. هاوکات لای خۆیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رەتیکردەوە مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای دابێت. هەروەها شەوی دووشەممە ٢٠٢٠/٠٧/٢٧ بە مووشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گوتی، بەهۆی ئەو هێرشەوە زیانی زۆر بەر فڕۆکەیەکی سوپای عێراق کەوتووە. هاوکات هەر دوێنێ شەو دوو تەقینەوە لە سەربازگەی سپایکەر روویاندا. رۆژی ٨ ـی حوزەیرانی رابردوو دوو مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران و مووشەکێکیش لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکای دا. هەروەها لە رۆژی ١٦ی حوزەیرانی رابردوودا دوو مووشەکی لە نزیک سەربازگەیەکی ئەمریکییەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە خوارەوە. هەر لە ١٨ی هەمان مانگدا چوار مووشەکی کاتیۆشا لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوار.", "summary": "پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، ئەمشەو چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/280720205", "category": "iraq", "summary_length": 122, "article_length": 765, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 355}, {"article": "حەسەن نازم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، \"دوو لایەن هەن، لایەنی حکومەتی عێراق بەپێی دیدگای خۆی سەیری بابەتەکە دەکات، هەروەها ئەنجوومەنی نوێنەرانیش رای خۆی هەیە. ئێمە پرۆژە یاسای بودجەمان پێشکەشی پەرلەمان کردووە، ئەمە مانای وایە حکومەت لای خۆیەوە بابەتی هەرێمی کوردستانی یەکلایی کردووەتەوە کە بابەتێکی دیار و زانراوە\". بە گوتەی گوتەبێژەکەی حکومەتی عێراق \"پێدانی بەهای ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت، حکومەت داوای دەکات و پێویستی پێیەتی، ئەمەش رێککەوتنی لەسەر کراوە\". سەبارەت بە قەرزی نێوخۆیی، حەسەن نازم ئاماژەی بەوە کرد \"کورد لای خۆی رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر یاسای قەرزی ناوخۆیی. ئەمە بۆچوونی حکومەتە لەسەری گیرساوەتەوە. ئێستا بودجە لە پەرلەمانە، بێنەوبەردەی لەسەرە و دەستکاری و هەموار دەکرێتەوە، لەو رووەوە ئەمە یەکلایی نەبووەتەوە. پێموایە لە چەند رۆژی داهاتوودا دیدار و لێکتێگەیشتن دەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە شتێکی کۆتایی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان\". تاوەکو ئێستا ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢١ ـدا بەدینەهاتووە. لەکاتێکدا زۆرینەی لایەنە سیاسییە شیعەکان داوا دەکەن هەرێمی کوردستان رۆژانە هەموو نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی خۆی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، لەگەڵ رادەستکردنی ٥٠ % ی داهاتی نانەوتی. ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، چوارشەممەی رابردوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی گوتی، رادەستکردنی هەموو داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکەین، بۆیە ئەگەری رێکنەکەوتن هەیە و لە قسەی شاندی هەرێمی کوردستانیشەوە ئەوە دەردەکەوێت، بەڵام ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین گفتوگۆکانمان بەردەوام بن. داواشمان کردووە لیژنەی دارایی پەرلەمان ناکۆکییە سیاسییەکان وەلابنێت\". رۆژی هەینی ٢٠٢١/٠٢/٠٥ حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی ٢٠٢١ مافی هاووڵاتییان لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە مسۆگەر دەکات و ناکۆکییەکان لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانەوە تەکنیکین. لە ساڵی ٢٠١٤ وە حکومەتی عێراق بودجەی ھەرێمی کوردستانی نەناردووە، ساڵانە پشکی هەرێمی کوردستان پڕباسترین و پڕکێشەترین بەشی بودجەی عێراقە. بۆ بودجەی ٢٠٢١ هەرێمی کوردستان دەیان شاندی لە ئاستی باڵا ناردووەتە بەغدا، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٠ شاندی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠ جار سەردانی بەغدایان کردووە. دوای ٤٣ کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی، تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجە یەکلایی نەبووەتەوە و رێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەکراوە. بەهۆی ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ کەوتووە پێش هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بڕیاردەری لیژنەی دارایی بە سەختترین بودجە ناویدەبات و دەڵێت، هەموو فراکسیۆنەکان بۆ لەدەستنەدان و کۆکردنەوەی دەنگ هەوڵدەدەن. بە گوتەی ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لایەنە سوننەکان گوتوویانە، دەبێت پشکی کورد یەکلایی بکرێتەوە ئەوکاتە پرۆژەکە ببرێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان، هاوکات فراکسیۆنەکانی سائیروون و فەتحیش نەرمییان نواندووە لەسەر پشکی کورد، بەڵام چەند لایەنێک ماون کە رەنگە لەم رۆژانەدا چارەسەر ببێت. دوای ٤٣ کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی، تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجە یەکلایی نەبووەتەوە و رێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەکراوە. بەهۆی ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ کەوتووە پێش هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بڕیاردەری لیژنەی دارایی بە سەختترین بودجە ناویدەبات و دەڵێت، هەموو فراکسیۆنەکان بۆ لەدەستنەدان و کۆکردنەوەی دەنگ هەوڵدەدەن. بە گوتەی ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لایەنە سوننەکان گوتوویانە، دەبێت پشکی کورد یەکلایی بکرێتەوە ئەوکاتە پرۆژەکە ببرێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان، هاوکات فراکسیۆنەکانی سائیروون و فەتحیش نەرمییان نواندووە لەسەر پشکی کورد، بەڵام چەند لایەنێک ماون کە رەنگە لەم رۆژانەدا چارەسەر ببێت.", "summary": "گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی بودجەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو بابەتیان یەکلایی کردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090220219", "category": "iraq", "summary_length": 97, "article_length": 3463, "summary_token_count": 41, "article_token_count": 1537}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری، بەربژێری پارتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق لەبەغدا لەگەڵ ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی و پەرلەمانتارانی بەرەی تورکمانی کۆبووەوە. ئەرشەد ساڵحی لە راگەیێنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: \"لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات تاوتوێکرا لەگەڵ ئەو وتووێژ و لێکتێگەیشتنە سیاسییانەی هەن لە قۆناخی ئێستا\". هەروەها هاتووە: \"ئەرشەد ساڵحی ئومێدی خواستووە بتوانێت بۆچوونەکان لەیەکتر نزیکبکاتەوە لەنێوان هێزە سیاسییەکان و حکومەتێکی نیشتیمانی پێکبهێنرێت، کە مافی گەلانی عێراقی تێدا گەرەنتی بکرێت و سەرەتای دامەزراندنی قۆناخێکی نوێ لە بونیاتنان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بێت بۆ گەلانی عێراق\". لەبارەی پرسی کەرکووکیشەوە بەپێی راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی: \"ئەرشەد ساڵحی داوای کردووە دۆسیەی کەرکووک لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەدووربگیرێت و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەنێوان نوێنەرانی پێکهاتەکانی پارێزگاکە و رێککەوتن لەسەر پڕۆژەیەکی تەوافوقی بکرێت کە ئاشتی کۆمەڵایەتی بپارێزێت و هاوبەشی لەنێوان هەموواندا بەدیبهێنێت\". هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی و بەربژێری ئەو حیزبە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەو کۆبوونەوەیەدا بەپێی راگەیێنراوەکە پشتیوانی خۆی بۆ تێڕوانینی تورکمانەکان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی رەتکردنەوەی یەکتر و بونیادنانی سیستەمێکی سیاسیی کە بتوانێت داواکارییەکانی عێراقییەکان بەدیبهێنێت، کردووە\". بەپێی دەستووری عێراق، دەبێت رۆژی ٨ - ٢ - ٢٠٢٢ واتە دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆککۆماری عێراق لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت. دواتر سەرۆککۆمار لەماوەی ١٥ رۆژدا بەربژێری گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت. دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش نەگەیشتنە رێککەوتن، هەردوولا بڕیاریاندا بە بەربژێری جیا بچنە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمارەوە، هۆشیار زێباری لەلایەن پارتی و بەرهەم ساڵحیش لەلایەن یەکێتییەوە بۆ ئەو پۆستە بەربژێرکراوە.", "summary": "شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد. بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی، داوایان لە شاندەکەی پارتی کردووە دۆسیەی کەرکووک تێکەڵ بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق نەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/2601202214", "category": "iraq", "summary_length": 264, "article_length": 1850, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 859}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە سوێندخواردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار، پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، گفتوگۆکردن لەبارەی نرخی دۆلار بەئامادەبوونی وەزیری دارایی. فەرمانگەى راگەیاندنى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ٢٨٨ ئەندام ئامادەى کۆبوونەوە بوون، لە کۆبوونەوەکە لێژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران پێکهێنرا. د. سەباح سوبحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەریەک لە شێخ وەسفی عاسی، عەلا سەباح مەرعی، محەممەد کەریم عەبدولحوسێن و عادل حاشووش جابر سوێندی دەستووریان خوارد و وەک پەرلەمانتار دەستبەکاربوون. هەروەها سەرچاوەیەک لە نووسینگەی وەسفی عاسی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"پێشتر لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو لیستەکە هەبووە و راکان جبووری پێشتر بە شێخ وەسفی عاسی راگەیاندبوو، کە نایەوێت بچێتە پەرلەمانی عێراق\". راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، بەربژێری هاوپەیمانیی عەرەبی بوو لە هەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، زیاتر لە ١٤ هەزار دەنگی بەدەستهێنا و سەرکەوت. لەکاتێکدا وەسفی عاسی لە هاوپەیمانیی بەرەی یەکگرتووی عەرەبی کە زیاتر لە ١١ هەزار دەنگی بەدەستهێنا نەیتوانی سەربکەوێت و بووە، یەدەگ، ئەمڕۆ لە شوێنی راکان جبووری سوێندی یاسایی خوارد. پارێزگای کەرکووک ١٢ کورسیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، لە هەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ دا کورد شەش کورسی بەدەستهێنا، پارتی دیموکراتی کوردستان ٢ کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٣ کورسی، نەوەی نوێ یەک کورسی. هەروەها بەرەی تورکمانی یەک کورسی، هاوپەیمانیی عەرەبی یەک کورسی، هاوپەیمانی تەقەدوم یەک کورسی، بزووتنەوەی عەتا یەک کورسی، هاوپەیمانیی فەتح یەک کورسی و سەربەخۆیەکیش کورسییەکی بەدەستهێنا.", "summary": "لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چوار پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد، کە یەکێکیان شێخ وەسفی عاسی بوو، لە شوێنی راکان جبووری پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت بووە پەرلەمانتار.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/280220224", "category": "iraq", "summary_length": 187, "article_length": 1704, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 769}, {"article": "د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"وادەکەی پەرلەمان تەواوبووە و حکومەتیش پرۆژەی چاکسازیی نەناردووە، ئەمەش پێشلکارییەکی روونی یاسایە. پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەو پێشلکارییە دەکات، چونکە پەرلەمان بەمەرجی پێشکەشکردنی بەرنامەی چاکسازی لە ماوەی دوو مانگدا رەزامەندیی لەسەر یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی دەربڕیوە\". ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٠٨/٢٥ د. هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی فەرمیی بۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، پەرلەمان لە ٢٠٢٠/٠٦/٢٤ یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکیی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی گشتیی ٢٠٢٠ ـی ژمارە ٥ ـی ٢٠٢٠ پەسندکردووە و لە ماددەی ٧ ـی یاساکەدا هاتووە، دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوەیەک کە لە ٦٠ رۆژ تێنەپەڕێت بەرنامەی چاکسازیی ئابووری رەوانەی پەرلەمان بکات. سەرۆکی لیژنەی دارایی دەڵێت، ماوەکەی پەرلەمان تەواو بووە و تاوەکو ئێستا حکومەت بەرنامەی چاکسازیی پێشکەش نەکردووە کە ئەوەش سەرپێچییەکی روونی یاساکەیە و پێویستە پابەندی دەقی یاسا بن. بەهۆی پەتای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و کورتهێنانی زەبەلاحی بودجە، حکومەتی عێراق مووچەی پێ دابینناکرێت، بۆیە ناچار پەنای بۆ وەرگرتنی قەرز بردووە، بەڵام ئەو قەرزەی کە تاوەکو ئێستا عێراق وەریگرتووە بەبێ بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت، تەنیا مووچەی چەند مانگێکی بۆ دابیندەکات. بەپێی یاسای وەرگرتنی قەرز، حکومەتی عێراق دەتوانێت ١٥ تریلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی و پێنج ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی وەربگرێت، \"بۆیە دیارە لە قۆناخی داهاتوو حکومەت ئەو قەرزە ناوخۆییەی کە ماوە وەریدەگرێ، سەبارەت بە قەرزی دەرەکیش عێراق لەگەڵ سندووقی نەختی نێودەوڵەتی لە دانوستاندندایە، بەڵام سندووقەکە بەڵێنی پێدانی تەنیا دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بە عێراق داوە\". بەپێی وەزارەتی دارایی، عێراق مانگانە پێویستی بە حەوت تریلیۆن دینارە بۆ پێدانی مووچەی شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار مووچەخۆر و دابینکردنی خەرجییەکانی، بۆیە مەترسی هەیە حکومەتی عێراق بەمنزیکانە ناچار بێت پەنا بۆ کەمکردنەوەی فرۆشتنی دراوی بیانی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ببات، ئەوەش بە واتای دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.", "summary": "ئەو وادەیەی پەرلەمانی عێراق بۆ حکومەتی دانابوو بۆ ناردنی بەرنامەی چاکسازیی دارایی کۆتاییهات و حکومەتیش پرۆژەکەی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/250820204", "category": "iraq", "summary_length": 138, "article_length": 1934, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 891}, {"article": "لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چەند شایەتحاڵێک دەڵێن، بە تەقینەوەی بووتڵێکی ئۆکسجین دەستیپێکردووە، بەڵام لە کۆی ١٢٠ نەخۆش کە لە نەخۆشخانەکە خەوێندرابوون، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق توانیویانە ٩٠ نەخۆش رزگار بکەین، زۆربەی قوربانییەکانیش بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە کاتی گواستنەوەیان بە ئامانجی رزگارکردنی ژیانیان گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: \"ئاگرەکە لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب کەوتەوە، توانیمان لەو نهۆمەدا بیهێڵینەوە و نەگاتە دوو نهۆمەکەی دیکە، نەخۆشخانەکە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەی جێی سەرنجە نەبوونی سیستەمی ئاگرکوژێنەوەیە لە نەخۆشخانە سووتاوەکە، لە کاتێکدا سەقفی سانەوی نەخۆشخانەکە لە تەپەدۆر دروستکراوە و بووە هۆی زۆر خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکە\". هەروەها لیوا کازم بوهان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی لە عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: \"بەدڵنیاییەوە قوربانی هەن، برایانمان ئێستا لە وەزارەتی تەندروستی قوربانییەکان دەژمێرن، زیانێکی زۆر بە نهۆمەکە گەیشتووە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە ئامێرە هەستیارەکان و سیستەمی ئۆکسجینەوە هەیە، ئێستا رووداوەکە بەتەواوی کۆتایی هاتووە. \" زانیارییە سەرەتاییەکان دەڵێن لە رووداوەکەدا ٢٧ کەس کوژران و ٣٦ کەسی دیکە برینداربوون، کە زۆربەیان ئەو نەخۆشانەن کە لە نەخۆشخانەکەدا خەوێندرابوون. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریی بریندارانی رووداوەکە دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت: \"هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى رووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست\". هاوکات لەگەڵ رووداوەکە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ماتەمینی راگەیاند و فەرمانی کرد بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، هاوکات فەرمانی دوورخستنەوە و دەستبەسەرکردنی بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرتی رەسافەی بەغدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب و یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ئەندازیاری و چاککردنەوە دەرکرد. مستەفا کازمی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: \"رووداوەکە پەیوەندیی بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەوە هەیە، بە هەموو واتایەک شکستە، بۆیە نابێ رێگە بدەین رووداوێکی لەم شێوەیە بەبێ رێکار بڕوا، دەبێ لە ماوەی ٢٤ کاژێردا ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکرێن و لە یەک هەفتەدا وردبینی لە رێکاری ئەمنی و پاراستن لە هەموو نەخۆشخانەکان و هوتێلەکان لە عێراق بکرێت\".", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"ئاگرەکە هێندە گەورە بوو زیاتر لە ٣٠ تیمی ئاگرکوژێنەوە بەشداربوون لە کوژاندنەوەی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/250420212", "category": "iraq", "summary_length": 169, "article_length": 2274, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 1011}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٠٣ - ٠١ - ٢٠٢١، شێخ حەیدەر لامی، ئەندامی باڵای دەوڵەتی یاسا، لەکاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر ١٦: ٠٠ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات، لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لەلایەن موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند: \"ئێمە وەکو چوارچێوەی هاوئاهەنگی، پشتیوان بە خودا سبەی بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ رەوتی سەدر کۆدەبینەوە، پێشتر دووجاری دیکە کۆبووینەتەوە، دانیشتنەکان ئەرێنی بوونە، لەو دانیشتنەی سبەی ئەنجام دەدرێت، پشتیوان بە خودا هەنگاو بەرەو چارەسەرییەکان دەنێین\". سەبارەت بە حکومەتی زۆرینە، شێخ حەیدەر لامی دەڵێت ئەوان لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ \"حکومەتی سازانی نیشتمانین\". ئەندامە باڵاکەی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوان لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکردایەتییەکەیان بۆ دانوستاندنی پێکهێنانی حکومەت بەسەر سێ بەشدا دابەشکردووە، قەیس خەزعەلی، هادی عامری، فەیاز لەگەڵ موقتەدا سەدر گفتوگۆ دەکەن، عەممار حەکیم و حەیدەر عەبادی لەگەڵ سوننەکان و نووری مالیکی و شاندی یاوەریشی چوونە هەرێمی کوردستان بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرۆک بارزانی. لە ئەگەری پێداگری لە بەشداری پێنەکردنی دەوڵەتی یاسا لە حکومەتی داهاتوو لەلایەن موقتەدا سەدر، شێخ حەیدەر لامی دەڵێت: \"موقتەدا سەدر دەوڵەتی یاسای دوور نەخستووەتەوە، مافیشی نییە دەوڵەتی یاسا دوور بخاتەوە، چونکە دەوڵەتی یاسا پایەیەکی سەرەکییە لە پرۆسەی سیاسی و خاوەنی ٣٣ کورسیی پەرلەمانییە و خاوەنی سەنگی سیاسیی خۆیەتی لەنێوخۆ و دەرەوەی عێراق\".", "summary": "ئەندامێکی باڵای دەوڵەتی یاسا رایدەگەیێنێت، سبەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و رەوتی سەدر جارێکی دیکە کۆدەبنەوە، دەشڵێت هیچ بەربەستێك بۆ کۆبوونەوەی سەدر و مالیکی نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/030120224", "category": "iraq", "summary_length": 159, "article_length": 1335, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 612}, {"article": "رۆژی هەینی ٢٠٢٠/١٠/٠٢ دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون، ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکووری شاری بەغدا سازکردووە و تێیدا دوو کەسی خۆکوژیان دەستگیرکردووە کە پلانیان هەبووە خۆیان بە زیارەتکارانی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێندا بتەقێننەوە. دەزگای دژەتیرۆری عێراق چەند وێنەیەکی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری بووە. ئەو ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە لە ٢٠ ـی ئەیلوولی رابردوودا ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی لە بەغدا راگەیاند کە بە گوێرەی راگەیێندراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەو کاتەدا \"پلانی هێرشکردنە سەر زیارەتکارانی چلەی مامتەمینیی ئیمام حوسێنی دادەنا. \" ئێستا لە عێراق رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن بەڕێوەدەچێت کە یەکێکە لە گەورەترین رێوڕەسمە ئایینییەکانی شیعە و ساڵانە ملیۆنان کەس بەشداری تێدا دەکەن، ژمارەیەکی زۆری شیعەش لە دەرەوەی عێراقەوە دەچن و بەشداری دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، شیعەکانی دەرەوەی عێراق ناتوانن وەکو ساڵانی رابردوو بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا بکەن. لە رێوڕەسمی عاشووردا شیعەکانی عێراق بە پێ لە شارەکانی خۆیانەوە دەچنە کەربەلا و بەشداری دەکەن.", "summary": "دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، پلانێکی هێرشکردنە سەر زیارەتکارانی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێنی لە باکووری بەغدا پووچەڵ کردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/021020208", "category": "iraq", "summary_length": 141, "article_length": 1119, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 510}, {"article": "ئەبو زەینەب، خۆپیشاندەر دەڵێت \"ئەو هەڵبژاردنە ساختەیە، گەلی عێراق و خۆیشم کە بەناوی خۆم و برایانی ئێرە قسەدەکەم، متمانەمان بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن نییە، کۆمیسیۆنی باڵا، گەلی دزی و خیانەتی لە گەلی عێراقی کرد و سەربەخۆ نییە. \" پرۆسەی یەکلاکردنەوەی تانەکان و پاشکۆکانیان بۆ وردبینیکردن و بە دەست ژماردن و جیاکردنەوەی ئەو وێستگانەی تانەیان لێدراوە کۆتاییهات؛ کە ١٤٣٦ تانە پێشکێشکرابوون، ٨٧ تانەش پاشکۆ بوون. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند \"لەسەر بنچینەی ئەو تانانە و پاشکۆکانیان، دەنگەکانی ٤ هەزار و ٣٢٤ وێستگە بە دەست ژمێردران و جیاکرانەوە و وردبینی بۆ هەموو کاخەزەکانی دەنگدانیش کرا، ئەنجامەکانیش هاوشێوە بوون و ناچنە ژێر باری هیچ گوشارێکی سیاسییەوە\". ئەبو حەیدەر، خۆپێشاندەر دەڵێت \"ئێمە بەشداری هەڵبژاردنمان کردووە، بۆ ئەوەی کەسی باش هەڵبژێرین و کەسی گەندەڵ لاببەین و نەهێڵین. هەڵبژاردن بڕیار لە چارەنووسی گەل دەدات و ئەو کەسە دیاری دەکرێت کە نوێنەرایەتیمان دەکات لە پەرلەمان، بەڵام تووشی سەرسووڕمان بووین، کاتێک ئەنجامەکان جێگەی رەزامەندی نەبوون کە لە لایەن کۆمیسیۆنی سەربەخۆ راگەیێندرا کە ناوە فەرمییەکەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆیە، بۆیە بەمەبەستی داواکردنی مافەکان مانگرتن دەستیپێکرد\". خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامی هەڵبژاردن داوای بە دەست ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردن، یان دووبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن؛ پێکدادانەکانی نێوان ئەو خۆپیشاندەرانە و هێزە ئەمنییەکانیش لە هەینی رابردوودا دوای بێهیوابوونی ئەو خۆپیشاندەرانە هات لە گۆڕینی ئەنجامەکان لەڕێگەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردن دراون. دیارترین خاڵەکانی رێککەوتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرەی ناڕازی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش لێپرسینەوەیە لەگەڵ تێوەگلاوان لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامی هەڵبژاردن و رادەستکردنی بەرپرسان لە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی، لەگەڵ گەڕان بە دوای چارەیەکی یاسایی بۆ قەیرانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.", "summary": "لە گۆڕەپانی مانگرتنی لایەنە ناڕەزاییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن لەبەردەم ناوچەی سەوزی شاری بەغدا، سێ هەفتەیە لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەردەم ناوچەی سەوزیان گرتووە و لە مانگرتن بەردەوامن و پێیانوایە دەنگەکانیان دزراوە و داوای گەڕانەوەی دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/10112021", "category": "iraq", "summary_length": 237, "article_length": 1711, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 765}, {"article": "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، پڕۆسەکە بە بەشداری نوێنەرانی بەربژێرە تانە لێدراوەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و میدیاکاران بەڕێوەچووە. راگەیێندراوەکە باسی لە ئەنجامی پرۆسەکە نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامی جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەستیی وێستگەکانی پارێزگاری زیقار بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەنێردرێت بۆئەوەی راسپاردەی گونجاوی بۆ دەربکات و دواتر بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بەرزی دەکاتەوە. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئێستا لە دوا پرۆسەی بەدەست ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەو وێستگانەیە کە تانەیان لێدراوە؛ لە پرۆسەکەدا دەنگی ٨٥٠ وێستگەی پارێزگاکانی (موسەننا، زیقار، بەغدا، نەینەوا و نەجەف) بە دەست دەژمێردرێن؛ بە کۆتاییهاتنی ئەو پرۆسەش کە چەند رۆژێک دەخایێنێت، بە دەست ژماردنی دەنگەکانی وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتاییدێت. عیماد جەمیل، ئەندامی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"کۆمیسیۆن هەموو تانەکانی لە دەستەی دادوەرییەوە پێگەیشتووە و ٢١ لەو تانانە پەسەندکراون؛ شەش لەو تانانە بوونەهۆی گۆڕینی بەربژێرەکان، بەڵام ١٥ تانەکەی دیکە تایبەتن بە رێکارەکان و بۆیە دەبنەهۆی کردنەوەی چەندین وێستگەی دەنگدان بۆ ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانیان لە دوو رۆژی داهاتوودا؛ دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوە و دڵنیابوون لەو وێستگانە، ئەنجامەکانی ئەو وێستگانە لەگەڵ تانەکان بۆ دەستەی دادوەری بەرزدەکرێنەوە بۆ ئەوەی بڕیاریان لێبدات، ئەوانە دوا تانە دەبن کە دەستەی دادوەری بڕیاریان لێدەدات\". بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە ١٠ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، رەوتی سەدر گەورەترین براوەیە و ٧٣ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە؛ پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٣ کورسی و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ١٦ کورسیشی بەدەستهێناوە، بەڵام هاوپەیمانیی فەتح شۆک بووە، چونکە لە خولی پێشووی پەرلەمان ٤٧ کورسی هەبوو، کەچی لەم هەڵبژاردنە تەنیا ١٥ کورسی بردووەتەوە.", "summary": "ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ - ١١ - ٢٠٢١ پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی پارێزگای زیقار کۆتاییهات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/231120215", "category": "iraq", "summary_length": 99, "article_length": 1822, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 819}, {"article": "عەلی بدێری، ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، کارەساتێکی ژینگەیی و ئابووری لە رووباری سێیەمی سەرچاوەی سەرەکی حەوزی گەورەی دیوانیەدا روویداوە، پاشئەوەی کەسانی نەناسراو مادەی بکوژیان کردووەتە ئاوی رووبارەکەوە. ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، بڕێکی زۆری ماسی کە بە هەزاران تۆن مەزەندە دەکرێت، لە حەوزی سەرەکی لە نزیک پارێزگای دیوانیە لەناوچوون. ئەو لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو کارەساتەی دەکەوێتە ئەستۆ، بەهۆی پشتگوێخستن و دانەنانی خاڵی جێگیرکراو یان جووڵاوی پۆلیسی دەریایی، بۆ چاودێریکردنی رووبارەکە و پاراستنی سامانی ماسی لە ناوچەکەدا. لەلای خۆیەوە سەلام شمەری، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی هۆڕەکان، رایگەیاند \"کارەکە دەستی ناپاکی ناوخۆیی و دەرەکی لە پشتە، بۆ رێگریکردن لە عێراق لە بەرهەمهێنانی پێویستیی ناوخۆیی لە بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکان\". شمەری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: \"دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا زنجیرەیەک ئاگرمان بینی، کە رووبەرێکی بەرفراوانی زەوی چێنراو بە گەنم و جۆی گرتەوە بەدەستی دەرەکی و بەئامانجی روون، ئێستا ئەو دەستانە گەیشتنە کێڵگەکانی ماسی\". بە گوتەت شمەری کەسانی نەناسراو، ژەهریان کردووەتە ناو رووباری سێیەمی رێڕەوی گشتییەوە و بەهۆیەوە هەزاران تۆن ماسی لەناوچوون. سەرۆکی لیژنە پەرلەمانییەکە، داوای لەلایەنە بەرپرسەکان کردووە، رێوشوێنەکانی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی کشتوکاڵی و ئاژەڵی پەرەپێبدەن، لە کاتێکدا هەندێک کەس نایانەوێت عێراق بگاتە بەرهەمهێنانی بڕی پێویستی ناوخۆیی ئەو بەرهەمانە و هەناردەکردنی ئەوەی لێی زیادە. لەلای خۆیەوە محەممەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لەبارەی رووداوەکە دا. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرایکرد \"یەکێک لە وەبەرهێنەرەکانی ماسی لە زۆنگاوی ٢٥، سکاڵایەکی بەرزکردووەتەوە لەبارەی لەناوچوونی بەکۆمەڵی ماسییەکان. لەگەڵ گەیشتنی سکاڵاکەدا، وەزیری کشتوکاڵ، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی بەسەرپەرشتی خۆی دا، لەپێناو ئاشکراکردنی راستییەکان لە شوێنی رووداوەکەوە\". وەک بڵاوکراوەکەی وەزارەت ئاشکرایکردووە، ئەندامانی لیژنەکە دوێنێ ٣ی ئاب، بە یاوەریی پزیشکی ڤێرتنەری سەردانی ناوچەکەیان کردووە و لەناوچوونی ژمارەی جیاواز و کێش جیاوازی ماسی سەرئاوکەوتوویان بینیوە، ئەمە جیا لە زۆریی قەوزەی سەر ئاوکەوتوو لە ئاوی زۆنگاوەکەدا. لیژنەکە نموونەی بۆ پشکنین لە ماسییەکان و ئاوی زۆنگاوەکەی وەرگرتووە. وەزارەتی کشتووکاڵ ئاشکرایکردووە پشکنینە تاقیگەییەکان ئاشکرایانکردووە کە \"هیچ درمێک لە نێو ماسییەکان و رووبار و کەڕووەکانی ناو رووبارەکەدا نەبووە، توێکاریکردنی نموونەکان دەریانخستووە کە زەردبوون و خاڵی خوێنبەربوونی قەبارە جیاواز، لە نێو گورچیلەی ماسییەکاندا هەبووە و ئەوەش لیژنەکەی گەیاندووەتە ئەو راستییەی کە گومانی ژەهراویکردن هەبێت\". گوتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ زیاتر دەڵێ، تێبینینی نەکردنی هیچ گۆڕانکارییەکی نەخۆشی لە بەشەکانی دیکەی ماسییەکاندا و دوای روونکردنەوەی زیاتری رووداوەکە، لەلایەن وەبەرهێنەکەوە کە دەڵێت لەوانەیە قەوزەکانی ناو رووبارەکە یان پاشماوەکانی کارگەی شەکری بابل، کە دەڕژێتە ناو رووبارەکەوە و پێکهاتەی کیمیایی تێدایە، هۆکاری لەناوچوونەکە بێت، لیژنەکە توێکاری تاقیگەیی بۆ ماسییەکان و هەموو پێکهاتەکانی ناو زۆنگاوی دەملەج دەکات و ئەمڕۆ ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکات. لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزارەتەکەی پێشتر لە بوونی راوکردنی نایاسایی لە ناوچەکەدا لە رێگەی بەکارهێنانی ژەهر، قڕکەر و کارەباوە ئاگادارکراوەتەوە و لەوانەیە یەکێک لەو رێگایانە، هۆکاری مردنی ئەو ژمارە زۆرەی ماسییەکان بن.", "summary": "ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند بە هەزاران تۆن ماسی لە نێو رووباری سێیەمی شاری دیوانیەدا مردن و دەڵێت مردنی ئەو بڕە گەورەیەی ماسی \"دەستی لە پشتەوەیە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/04082020", "category": "iraq", "summary_length": 184, "article_length": 3176, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 1403}, {"article": "ساڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە وەزیری موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە پۆستێکدا لە تویتەر دەڵێت، \" وەک هەنگاوی یەکەم پێویستە پارێزگاری ناسریە دەستبەجێ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، بەتایبەتی دوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری تەندروستیی ناسریە لە پۆستەکەی\". وەک ساڵح محەممەد عێراقی باسیدەکات \"دواتر کاربکرێت بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت لە ناسریە و ئاسایش و سەقامگرییەکەی، لە پاشان جێبەجێکردنی سیستەمێکی تووند لە نێو نەخۆشخانە حکومییەکان لە سەرجەم پارێزگاکاندا\". تویتەکەی وەزیرەکەی سەدر، لە دوای تویتێکی موقتەدا سەدر هات، کە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، لەسەر سووتانی نەخۆشخانەکان، سزای کەمتەرخەمەکان بدات و ئەگەرنا حکومەت خۆی بەرپرس دەبێت. وەزیرەکەی سەدر لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی: \"دوورخستنەوەی پارێزگاری ناسرییە داواکاریمانە\" شەوی دووشەممە ١٢ - ٧ - ٢٠٢١ نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە شاری ناسریە ئاگری گرت. بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق لەو رووداوەدا ٩٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بێسەروشوێنن. لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە، عەممار زاملی، گوتەبێژی تەندروستیی زیقار بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت، رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی بوتlی ئۆکسجینەوە بووە. بەپێی راگەیێندراوێکی دادگای زیقار، لەسەر ئەو رووداوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٣ بەرپرسی تەندروستیی پارێزگای زیقار دەرچووە، یەکێک لەوانە سەدام تەویل، بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای زیقارە. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لیژنەیەکی باڵایان لەبارەی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئیمام حوسێن پێکهێناوە، لەماوەی هەفتەیەکدا ئەنجامەکەی رادەگەیێنن، لێپرسینەوەی تووند لەگەڵ کەمتەرخان و ئەوانە دەکەن، کە یاری بە گیانی عێراقییەکان دەکەن. ئەوە یەکەمجار نییە رەوتی سەدر کە بەشدارە لە حکومەت داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی حکومەت دەکات، دوای پچڕان و کەمبوونەوەی کارەبای عێراق، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبای کردبوو، ئەویش دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی مستەفا کازمی کرد.", "summary": "ساڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە ' وەزیری موقتەدا سەدر '، رابەری رەوتی سەدر داوا دەکات ئەحمەد جەفاجی، پارێزگاری زیقار لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/14072021", "category": "iraq", "summary_length": 140, "article_length": 1842, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 825}, {"article": "ئەو پێنج لایەنە سەرەکییەی شیعە پێکدێن لە رەوتی سەدر، هاوپەیمانیی فەتح، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانیی فەتح، هاوپەیمانیی نەسر و رەوتی حیکمە. بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە بکەن و گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەوەی کە ئایا هەڵبژاردن لە ١٠ی ئۆکتۆبەر بکرێت یان نا. سامد ئەلشەمخی، بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتیمانی بۆ دیالۆگ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"سەدر بۆ گەڕانەوە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن دوو مەرجی سەرەکی هەیە، یەکەمیان نەهێشتنی چەکی بێ مۆڵەت لە دەستی میلیشیاکان، هەروەها پاڵپشتی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەکان لە بەشداریکردنی خەڵک لەهەڵبژاردن\". هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە کە سەدرییەکان دوای تاوتوێکردنی باردۆخی خۆیان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوو کەمدەکات، بۆیە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، بەڵام ئەڵشەمخی ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە. سامد ئەلشەمخی دەڵێت: \"کاریگەریی سەدرییەکان لەشەقامەوەیە، بەپێی پێشبینییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی سەدرییەکان بە تەنیا بەرامبەردەبێت بەدەنگی هەموو هێزەکانی دیکەی شیعە\". بەپێی ئەلشەمخی رێژەی بەشداریی شیعە لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت دەگاتە ٢٠ %، لەو رێژەیە سەدرییەکان ٨ % بەدەست دەهێنن و لایەنەکانی دیکەی شیعەش ٨ %. لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ٢٠٢١ دوو جار لایەنە شیعەکان بۆ رێککەوتن لەسەر یەکهەڵوێستی و پاشگەزکردنەوەی رەوتی سەدر لە بڕیاری کشانەوەی لە هەڵبژاردنەکان کۆبوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر زاری گوتەبێژەکەیەوە بە رووداوی راگەیاند ئەوان هەموو ئامادەکارییەک دەکەن بۆ هەڵبژاردن و هیچ دواخستنێکی هەڵبژاردن پێشنیازنەکراوە و کەس ئەو داوایەی پێشکەشی ئەوان نەکردووە. جومانە غەلای گوتی: \"هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەوادەی خۆیدا دەکرێت و دواخستن لە نێو کۆمیسیۆن و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت باس نییە\". دیارترین ئەو لایەنە شیعانەی لەگەڵ ئەوە نین هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت بریتین لە: رەوتی سەدر، ژمارەیەک لە گرووپەکانی نزیک لە مەرجەعیەتی نەجەف، شیوعییەکان، هەروەها ژمارەیەک بزووتنەوە و جوڵانەوەی نوێ کە لەدوای خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩ دروست بوون و بە تشرینییەکان ناسراون. هەرچی ئەو لایەنانەی لەگەڵ هەڵبژاردنن لەوادەی خۆیدا، بریتین لە هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، گرووپەکانی حەشدی شەعبی، رەوتی حیکمەی عەمار حەکیم و هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری. لایەنە کوردستانییەکان و هاوپەیمانی و لایەنەکانی پێکهاتەی سوننەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لەوادەی خۆیدا. هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"لە نێو ماڵی شیعە ناکۆکی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەوادەی دیاریکراوی خۆی هەیە، ئەوەی کێشەی لەگەڵ ئەنجامدانی نییە کورد و سوننەن\". روونیشیکردەوە ماڵی شیعە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون. بەپێی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە ئەوانەی پێشتر لەگەل تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن بوون و لەگەڵ پێشخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بوون لەوادەی خۆی ئێستا پاشگەزبوونەتەوە و لەگەڵ دواخستنین، ئەوانەشی پێشتر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەبوون ئێستا سوورترن لەسەر ئەنجامدانی لە وادەی خۆیدا. هەرێم کەمال ئاغا باسی لەو جوڵانەوەیە کرد کە لە دەرەوەی پەرلەمان لەنێو ماڵی شیعە هەیە بۆ دەرچوون بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو و گوتی: \"کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن\". سەبارەت هۆکاری کشانەوەی رەوتی سەدریش، هەرێم کەمال ئاغا گوتی: \"بەهۆی ئەوەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کارەباییان لەلایە و وەزیر لەوانن و لەو ماوەیە رەوشی تەندروستی زۆر تێبینی لەسەر هەبوو، هەروەها سووتانی ژمارەیەک لە نەخۆشخانەکان و رەوشی خراپی کارەبا وایکرد رەوتی سەدر بکەوێتە بەر رەخنە، ئەوەش رەوتەکە بە هێرشێکی ئەنقەست و مەبەستدارییان زانی و نیگەران بوون و کشانەوەیان راگەیاند\". کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند تۆماری دەنگدەرانی بۆ دەنگدانی گشتی ئامادە کردووە کە ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ دەنگدەر تێیدا تۆمارکراون، ئەو دەنگدەرانەش لە هەشت هەزار و ٢٧٣ ناوەندی دەنگدان دەنگدەدەن، بە تێکڕاش ئەو ناوەندانە بریتین لە ٥٥ هەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدان. لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی ٤٥٠ دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت. تاوەکو ئێستاش ١٧ ملیۆن و ٩٥ هەزار و ٢٣٠ کارتی بایۆمەتری چاپ کراون.", "summary": "بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ پێنچ لایەنی سەرەکیی شیعە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی هەڵبژاردن لە بەغدا کۆببنەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ماڵی شیعە لەبارەی هەڵبژاردنەوە دابەشبوون\". بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتیمانی بۆ دیالۆگیش دەڵێت: \"سەنگی سەدر بەرامبەرە بە سەنگی ئەو چوار لایەنەی دیکەی شیعە و قورسایی خۆی لەشەقام هەیە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/24082021", "category": "iraq", "summary_length": 334, "article_length": 3947, "summary_token_count": 161, "article_token_count": 1808}, {"article": "لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی سێ مانگی داهاتوو ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت ناتوانێت بەبێ رووپۆشێکی یاسایی پارە خەرج بکات، هەروەها بە ناچاری دەستیان بۆ قەرزکردن بردووە و داوایان لە پەرلەمان کردووە پەسندی بکات. ئەحمەد مەلا تەڵاڵ گوتی \"حکومەت ناتوانێت مووچە دەستەبەر بکات، مەگەر ئەوەی ئەو یاسایە [لە پەرلەمان] پەسندبکرێت\". سەبارەت بە رێککەوتنی کاتیی نێوان بەغدا و هەولێر، رایگەیاند، ئەگەر هاتوو هەولێر پابەندی \"تێکڕای\" بڕگەکانی رێککەوتنەکە بێت، ئەوکات ئەوانیش پابەندی رێککەوتنەکە دەبن و تاوەکو کۆتایی ساڵ مووچە دەنێرن، بەڵام هۆشداریی ئەوەشی دا، گەر بێت و تەنانەت یەک یاخود دوو بڕگە لە رێککەوتنەکە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ نەکرێت، ئەوکات ئەوانیش پابەند نابن. بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ وە کەمکراوەتەوە بۆ ١٢.٦٧ %، گوتەبێژەکەی مستەفا کازمی بە رووداوی گوت، ئەو ژمارە بەشێوەیەکی \"ورد\" دانراوە و هاوتای دانیشتووانی راستەقینەی هەرێمی کوردستانە. گوتیشی، رێژەی ١٧ % کە لە ساڵی ٢٠٠٤ یەکلایی کراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دانراوە. دەربارەی سەردانی کازمی بۆ هەرسێ وڵاتەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ئاماژەی بەوە کرد، زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتانە تامەزرۆن بەشداری لە بازاڕی عێراقدا بکەن و نیگەرانیش نین لە دۆخی ئەمنی، بەڵکو زیاتر نیگەران بوون لە هەبوونی گەندەڵی و رۆتین لە عێراق.", "summary": "ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، بەغدا ناتوانێت مووچەی سێ مانگی داهاتوو بدات بەبێ پەسندکردنی یاسای قەرزی ناوخۆیی لە پەرلەمانی عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/211020205", "category": "iraq", "summary_length": 168, "article_length": 1332, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 605}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٠٥ - ٠٧ - ٢٠٢١ وەزارەتی کارەبای عێراق لەبارەی تەقاندنەوەی تاوەرەکە رایگەیاند \"کاریگەری تووندوتیژیی چەکداری لەسەر ژێرخانی کەرتی کارەبا و زیانگەیاندن بەو کەرتە بەردەوامە؛ کە لەڕێگەی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی گواستنەوەی تەزووی کارەبا دەبێتە هۆی بڕینی تەزووی کارەبا و ئاو لە هاووڵاتیان و لەیەکتر دابڕاندنی ناوچەکان و پارێزگاکان\". وەزارەتی کارەبای عێراق باسی نوێترین کردەوەی چەکدارانی داعش دەکات و دەڵێت \"نوێترینی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بەئامانجکردنی هێڵی قودس - نەسری (١٣٢ KV) یە کە کاژێر ١١: ٢٠ خولەکی شەوی رابردوو روویدا لەڕێگەی تەقاندنەوەی تاوەری ژمارە (٢١) لە ناوچەی تارمییە لە بەغدا بە بۆمبی چێندراو، بەڵام تیمە ئەندازیاری و تەکنیکییەکانمان هەر زوو گەیشتنە ناوچەی رووداوەکە بۆ چاککردنەوەی هێڵەکە بۆ بەکارخستنەوەی بە زووترین کات. \" وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەش دەکات، \"گرووپە پاڵنراوەکان بە ئایدیۆلۆژیای تێکدان و بەکارهێنەرانی تەکتیکی تیرۆریستی ئامانجیان بێبەشکردنی عێراقییەکانە لە مافە سەرەکییەکانی خۆیان کە بریتین لە دابینکردنی خزمەتگوزاری گشتیی و ژیانێکی ئاسوودە کە شایستەیین، بەڵام حکومەت بەردەوامە لە گرتنەبەری رێکار بۆ رێگەگرتن لەوەی تیرۆریستان بتوانن هێرشبکەن و بگەنە ئامانجەکانیان. \" ئەم رووداوە لە کاتێکدایە نزیکەی دوو هەفتەیە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی گواستنەوەی تەزووی کارەبا لە نێوان پارێزگاکانی باکووری عێراق چڕبوونە؛ هەر دوێنێش کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی تەزووی کارەبا لە باکووری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لەڕێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێندراو هێڵێکی (٤٠٠ KV) کردە ئامانج؛ کە تایبەتە بە گواستنەوەی تەزووی کارەبا لە نێوان بەنداوی موسڵ و وێستگەی گازیی گەیارە. هەروەها شانەی راگەیاندنی حکومەتی عێراق شەممەی رابردوو ٠٣ - ٠٧ - ٢٠٢١ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە لە ١٠ رۆژی رابردوودا \"هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی تەزووی کارەبا دووچاری هێرشی تیرۆریستی و پلان بۆ داڕێژراو بوونەوە، کە هاوکات بوون لەگەڵ بەرزبوونی پلەکانی گەرما؛ بە تێکڕاش ئەو هێرشانە کە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبایان کردە ئامانج بە مووشەک هاوێشتن و دانانی بۆمبی چێندراو؛ لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی نیشانشکێن؛ بوونە هۆی شەهیدبوونی ٧ کارمەند و برینداربوونی ١١ کارمەندی دیکەی بەشەکانی ئەندازیاری و تەکنیک؛ لەگەڵ لەنێوبردنی ٦١ هێڵی سەرەکی. \" لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ داعش لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام رایگەیاند: \"سەربازەکانی خەلافەت وێستگەی کارەبایان لە جالسییە (لە شارۆچکەی سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەددین) بە مووشەکێکی کاتیۆشا کردە ئامانج و راستەوخۆ بەریکەوت\". بەرەبەیانی هەینی رابردوو ٠٢ - ٠٧ - ٢٠٢١ بەهۆی لەکارکەوتنی هێڵێکی سەرەکی گواستنەوەی تەزووی کارەبا لە ناوەڕاستی عێراق سیستمی دابەشکردنی تەزووی کارەبا لە هەموو عێراق کوژایەوە ئەوەش بووە هۆی بچڕانی تەزووی کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکان لە کاتێکدا پلەی گەرما لە عێراق گەیشتووەتە نزیکی ٥٠ پلەی سیلیزی، بەڵام دوای نزیکی ٧ کاژێر کارەبا لە پارێزگاکانی عێراق دابینکرایەوە. هاوکات وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بۆ دابینکردنی کارەبا رۆژانە ٢٤ کاژێر پێویستمان بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە ٢٨ هەزار مێگاوات کارەبایە.", "summary": "وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، تاوەرێکی هێڵی (١٣٢ KV) تایبەت بە گەیاندنی تەزووی کارەبا بۆ پرۆژەی سەرەکیی ئاو لە ناوچەی کەرخ لە بەغدا تەقێندرایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/050720211", "category": "iraq", "summary_length": 149, "article_length": 2744, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 1260}, {"article": "هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی: \"ئەگەرچی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی دواخستنی کۆبوونەوەکانی رانەگەیاندووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆربەی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ناکرێت\". بایکۆتی لایەنەکان رێگرە لەبەردەم بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق شەوی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ - ٢ - ٢٠٢٢ ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دانیشتنەکە کاژێر ١٢: ٠٠ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە دوو بڕگە پێکهاتووە. یەکەم، سوێندخواردنی بەربژێرە براوەکان کە تاوەکو ئێستا سوێندیان نەخواردووە. دووەم، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق. بەڵام بەهۆی بە فەرمی راگەیاندنی بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەلایەن فراکسیۆنی سەدری، چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە، هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکەوە خاوەنی نزیکەی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانن؛ چاوەڕوان ناکرێت دانیشتنەکە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت. ئەمە لەکاتێکدایە سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"بەپێی وادەی دەستووریی، ئەمڕۆ دووشەممە دوایین وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق\". هۆکاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەلایەن زۆربەی فراکسیۆنە سیاسییە گەورەکانەوە، رێکنەکەوتنی ئەو فراکسیۆنانەیە لەبارەی بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و شێوازی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق. تاوەکو ئێستا ناکۆکیی نێوان فراکسیۆنی سەدری و چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کە ئەمەی دواییان لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتح و هەشت لایەنی سیاسی دیکە پێکهاتووە، بەردەوامە. هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تاوەکو ئێستا ئامادە نین لەسەر یەک بەربژێر رێکبکەون و هەریەکە و بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەیە. رۆژی یەکشەممەش دادگەی فیدراڵی بەشێوەیەکی کاتی بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، راگرت.", "summary": "بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆربەی فراکسیۆنەکان و تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ناکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/070220222", "category": "iraq", "summary_length": 109, "article_length": 1778, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 830}, {"article": "یەکێتیی ئەوروپا لە رێگەی نێردەکەیەوە رایگەیاند، ھاتوون بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ٨٠ چاودێریان لە کاتی پرۆسەی ھەڵبژاردندا بەشدار و چاودێر دەبن، سێ ئۆفیسی سەرەکی لە ھەولێر، بەغدا و بەسرە دەکەنەوە، جگە لە ئامادەکردنی راپۆرت لەبارەی چۆنێتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن، ھیچ دەستوەردانێکیان نابێت. پەیامنێری رووداو لە نێردەی یەکێتیی ئەوروپای پرسی، لە \"ناوچە جێناکۆکەکان کە مەترسیی دەستوەردان و ساختەکاریی تێدایە، گەرەنتیی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەن؟ \" لە وەڵامدا ڤیۆلا ڤۆن، سەرۆکی چاودێریی یەکێتیی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنی عێراق گوتی، \"روونە کە ناتوانین هەموو چاوەڕوانییەکان بڕەوێنینەوە، بەڵام هاتنمان گۆڕانکاری دروستدەکات، ئێمە لەوێ دەبین و تەنیا دەتوانین گەرەنتیی ئەوە بکەین، بەو هیوایەی زۆربەی ئەنجامەکانمان بە بەڵگە بکرێن و لە راپۆرتەکەماندا ئاماژەی پێبدەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەو لایەنە نین کە زامنی دەنگەکان دەکەین، یاخود سەلامەتییەکەی دەپارێزین. ئەمە کاری ئێمە نییە\". لەپێناو دروستکردنی ھەماھەنگی و گەرەنتیی ھەڵبژاردنێکی بێ کێشە، بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان، بۆ یەکەم جار لەم ھەڵبژاردنەدا لەنێوان ھەولێر و بەغدا ژوورێکی ئۆپەراسیۆن پێکهێندراوە، ئاسایش و پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بەشدارن تێیدا و شوێنی سەرەکییان لە بەغدا و ھەولێر دەبێت. موهەنەد نەعيم، راوێژکاری مستەفا کازمی بۆ کاروباری ئەمنیی ھەڵبژاردن رایدەگەیێنێت، \"ئاسایش و پێشمەرگە و دەزگاکانی دیکە بەشدارن لە یەک ژووری ئۆپەراسیۆندا، ھەماھەنگی لە ئاساتێکی زۆر باڵادایە، تەنانەت وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەو ژوورە ئۆپەراسیۆنەدا ھەن، ئەویش بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنییەکانە، شوێنی ئەوان لە بەغدا و ھەرێم دەبێت، ئەم جۆرە ھەماھەنگییە بۆ یەکەم جارە بەم شێوەیە دەکرێت، ئەمە دیاردەیەکی زۆر باشە لەنێوان ئێمە و ھەرێم و سەرجەم پارێزگاکان بەشدارن لە رێگەی پارێزگارەکانەوە\". بڕیارە بۆ ھەڵسەنگاندن و چاودێرکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ٥٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی لە وڵاتانی بیانی و عەرەبی بگەنە عێراق، ١٣٠ چاودێریان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ٨٠ یان سەر بە یەکێتیی ئەوروپا دەبێت، لە عێراقەوە بانگهێشتنامە بۆ ٥١ وڵات و کۆمکاری عەرەبی و ٢٥ رێکخراو نێردراوە، بۆئەوەی چاودێریی ئەم ھەڵبژاردنە بکەن.", "summary": "ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق نزیک دەبێتەوە و دیپلۆماتکاران و چاودێرانی نێودەوڵەتی خۆیان دەگەیێننە بەغدا. بڕیارە یەکێتیی ئەوروپاش ٨٠ چاودێریان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق بەشداربن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/160920213", "category": "iraq", "summary_length": 176, "article_length": 1994, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 979}, {"article": "د. سیروان سیرینی، ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"بڕوا ناکەم بتوانرێت لە تێکڕای وەزارەتەکان، سەرۆکایەتییەکان و بەرپرسانی سیاسی و حکومیدا کەسێک بدۆزرێتەوە کە مەلەفی گەندەڵیی لەسەر نەبێت. ئەوەی لە خولی سێیەمدا بەرامبەر هۆشیار زێباری کرا سەرجەمی سیاسی بوو، لایەنە سیاسییەکانیش خۆیان دان بەو راستییەدا دەنێن\". دوای کۆتاییهاتنی وادەی دەستووریی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، رۆژی سێشەممە ٠٨ - ٠٢ - ٢٠٢٢ سەرۆکایەتیی پەرلەمان سێ رۆژی بۆ بەربژێربوون بۆ ئەو پۆستە درێژ کردەوە. ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، هۆشیار زێباری هەرچەندە لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە بەربژێربوونی راگیراوە، بەڵام هێشتا هەر بەربژێرە. د. سیروان سیرینی ئەوەی خستەڕوو کە سەرەڕای ئەو بەربژێرانەی دیکە، ئەمجارە بەربژێری نوێ دەبن و خەڵکانێکی دیکە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەربژێر دەکەن. هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەربژێری خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەیە کە لەسەر ئەوە ئاڵۆزی کەوتووەتە پەیوەندییەکانیان. بەشێکی هاونیشتمانیان گلەیی ئەوە لەو دوو حیزبە دەکەن کە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پۆست دەدەن نەک بەرژەوەندییەکانی کورد. د. سیروان سیرینی ئاماژەی بەوە کرد، \"بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییە کوردییەکان زۆر لەوە گەورەترە پۆستێکی تەشریفاتی کە تاوەکو ئەم ساتە هیچ خێرێکی بۆ هەرێمی کوردستان نەبووە، ببێتە مایەی لێکترازان و لێکدوورکەوتنەوە\". ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە، پۆستی سەرۆککۆمار \"تاوەکو ئەم ساتە هیچ خزمەتێکی خەڵکی هەرێمی کوردستانی نەکردووە و سەرۆککۆماریش نەیتوانیوە هەنگاوێک ماددەی ١٤٠ بباتە پێشەوە، نەیتوانیوە سەردانی کەرکووک بکات و پشتیوانیی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات. بۆ وەزیرەکانیش بە هەمان شێوە، من نامەوێت لە بەغدا وەزیر بم، دەمەوێت هاوبەشی راستەقینەی وڵات بم\". لەبارەی ئەوەی لە دوای ئەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەسەرچوو و پەرلەمان کۆنەبووەوە و کەس هەڵنەبژێردرا، باسی ئەوە دەکرێت کە ئاخۆ هۆشیار زێباری دەتوانێت خۆی بەربژێر بکاتەوە یاخود نا، د. سیروان سیرینی ئەوەی خستەڕوو، \"هۆشیار زێباری بەربژێرێکی بەهێز و پاکە و، لە دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە نووسراومان بۆ هاتووە لە پەرلەمانی عێراق کە هیچی لەسەر نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە یارییەکی قێزەونی سیاسییە کە بەرامبەر ئەو پیاوە دەکرێت\".", "summary": "ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە پەرلەمان لەسەر گەندەڵی متمانە لە هۆشیار زێباری وەرگیرایەوە، ئەوە پرسێکی سیاسی بوو، ئەگینا لە عێراقدا هیچ بەرپرسێکی حکومی و سیاسی نییە کە مەلەفی گەندەڵیی نەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/080220225", "category": "iraq", "summary_length": 235, "article_length": 2109, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 961}, {"article": "بەپێی ئەو راپۆرتەی یاهوو نیوز کە بە پشتبەستن بە زانیاریی ١٥ بەرپرسی پێشوو و بەرپرسی ئێستای ئەمریکی نووسراوە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ تیمی دەلتا فۆرس، هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا، سێ درۆن بەشدارییان کردووە، هەروەها ئیسرائیل و ئەندامانی دژە تیرۆر تێیدا بەشداربوون. لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا دەڵێت: سێ تیمی هێزی دەلتا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە شوێنە جیاوازەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەنهێنی و بە دووربینەکانیان فڕۆکەخانەیان خستووەتە ژێر چاودێریی خۆیانەوە و چاوەڕێی گەیشتنی ئامانجەکەیان بوون: ئەویش قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بوو. ئەوان جلوبەرگی کرێکاری نۆژەنکردنەوەیان لەبەر کردبوو و لە باڵەخانە کۆنەکان و ئۆتۆمبێلەکانی قەراخ شەقامەکان خۆیان حەشار دابوو. بەو شێوەیەی کە لە راپۆرتەکەی یاهوو نیوز باسکراوە، ئەمریکییەکان رایانگەیاندبوو گۆشەی باشووری رۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەکە بۆ راهێنانی سەربازی داخراوە. سێ تیمی نیشانشکێن لە مەودای ٥٠٠ تاوەکو ٧٠٠ مەتر دوورتر لە شوێنی کوشتنەکە، جێگیر ببوون، واتە هەمان ئەو شەقامەی کە دەچێتە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. ئەوان بە جۆرێک دامەزرابوون کە کاتێک قاسم سولەیمانی لە فڕۆکەخانە دێتە دەرەوە، لە سێ گۆشەیەکدا بیخەنە داو. دووربینی یەکێک لە نیشانشکێنەکان پەیوەندیی راستەوخۆی بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە هەبوو، واتە ئەو شوێنەی کە فەرماندەی هێزی وشکانی دەلتا فۆرس لەگەڵ ستافێکی پشتیوانیدا لێی جێگیر بوون. هۆکارە ژینگەییەکانی وەکو با کاریگەریی لەسەر تەقەکردنی نیشانشکێنەکان هەیە، بەڵام دەلتا فۆرس پشتیان بەو ئەگەرە نەبەستووە. ئەندامێکی گرووپی دژە تیرۆری کوردستان (Counter - Terrorism Group - CTG)، یەکەیەکی تایبەتی کوردی لە باکووری عێراق کە \"پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ دەلتا فۆرسدا هەیە\"، یارمەتیان دان بۆ ئەوەی هێزی با پێوانە بکەن. بەپێی ئەو راپۆرتە، سەرەنجام ئەو فڕۆکەکەی سولەیمانی لە دیمەشقەوە هەستابوو، دوای چەند کاژێر دواکەوتن و دوای نیوەشەو لە رۆژی ٣ی کانوونی دووەم ٢٠٢٠ لە فرۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە. سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ئەمریکی لەسەر سەریەوە دەسووڕانەوە. کاتێک کە فڕۆکەکە لە باندی فڕۆکەخانەوە بەرەو بەشی داخراوی فڕۆکەخانە دەچوو، یەکێک لە ئەندامانی کورد کە جلوبەرگی فەرمانبەری فڕۆکەخانەی لەبەر کردبوو، بۆ راوەستان رێنوێنی فڕۆکەکەی دەکرد. کاتێک کە ئامانجەکە لە فڕۆکە دابەزی ستافی ئەمنیی کورد CTG کە رۆڵی بەشی خزمەتگوزاری هەڵگرتنی جانتاکان دەگێڕا، لەوێ ئامادەبوون تاوەکو ئامانجەکە بناسنەوە. سولەیمانی تازە گەیشتبووە فڕۆکەخانە. جەنەراڵە ئێرانییەکە و هاوڕێکانی سواری دوو ئۆتۆمبێل بوون و بەرەو ناوچەی کوشتن رۆیشتن، واتە شوێنێک کە نیشانشکێنەکانی دەلتا فۆرس چاوەڕێ بوون. دوو ئۆتۆمبێلەکە، یەکیان سولەیمانیی تێدا بوو، بۆ چوونەدەرەوە لە فڕۆکەخانە چووە سەر شەقامەکە. سێ تیمی دەلتا فۆرس ئامادە بوون و پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکە بوو. لەسەر سەریشیانەوە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تایبەت بەفڕین لە کاتی شەودا دەفڕین، دوو لەوان هەڵگری مووشەک لە جۆری هێڵ فایەر بوون. بەگوتەی بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا، شەش کاژێر پێش لە گەشتەکە، سولەیمانی سێجار تەلەفۆنەکەی خۆی گۆڕی. لە تەلئەبیب، فەرماندەیی تایبەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانیان هاوکارییان دەکرد تاوەکو شوێنی تەلەفۆنەکانی سولەیمانی دەستنیشانبکەن. ئیسرائیلییەکان کە ژمارە تەلەفۆنەکانی سولەیمانییان هەبوو، ژمارەکانیان بە ئەمریکا داوە، ئەوانیش شوێنپێی سولەیمانی و تەلەفۆنەکەیان تاوەکو بەغدا هەڵگرتووە. باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەمریکا لەبارەی ئەو رووداوە وەڵامی یاهووی نەداوەتەوە. یاهوو نیوز لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، دوو ئۆتۆمبیلەکە بەرەو ناوچەی کوشتن بەڕێکەوتن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئۆتۆمبێلەکانیان کردە ئامانج. دوو موشەکی هێڵ فایەر ئۆتۆمبێلەکەی سولەیمانییان کردە ئامانج. ئۆتۆمبێلی دووەم بۆ خۆ قوتارکردن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی زیاتر کرد. پێش ئەوەی نیشانشكێنەکانی دەلتا فۆرس تەقە بکات، شۆفێرەکە بە ناچار راوەستا، نزیک بە ٩٠ مەتر رۆیشتبوو. کاتێک کە ئۆتۆمبێلەکە راوەستا، سێیەمین مووشەکی هێڵ فایەر لەویشیدا. بەپێی ئەو راپۆرتە بەرپرسێکی پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا - سی ئای ئەی گوتوویەتی: بەرپرسانی ئەم دەزگا هەواڵگرییە کە دەیانویست بەشداریی ئەمریکا لەمجۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا بشارنەوە، رەنگە پلانی جیاوازیان بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی تاوتوێ کردووە. هەروەها هەندێ لە بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاش، لەبەر لایەنی یاسایی، دژی بەشداریی سوپای ئەمریکا لەو ئۆپەراسیۆنەدا بوون. بەپرسانی باڵای پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانی واشنتن لە دژی تۆڵەکردنەوەی ئێران لە ئەو کەسانەی کە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە رایانگەیاند، \"دۆناڵد ترەمپ واژۆی لەسەر بودجەیەکی ١٥ ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی کە رووبەڕووی هەڕەشەیەکی رژدی دەبنەوە\". مایک پۆمپیو، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و سی ئای ئەی لەبارەی ئەو راپۆرتەی یاهوو نیوز وەڵامی هیچ پرسیارێکی نەداوەتەوە. دەزگای دژەتیرۆر: بەهیچ شێوەیەک لەو کردەوەیەدا بەشدار نەبووین هەرچەندە لە راپۆرتەکەدا باس لە CTG کراوە کە دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و بۆ ئەو مەبەستەش راپۆرتێک لەسەر دژەتیرۆری یەکێتی هایپەرلینک کراوە، بەڵام دەزگای دژەتیرۆر رەتیدەکاتەوە کە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی بەشداربووبێت و لە راگەیێندراوێکدا باس لەوەکراوە کە نازانم مەبەست کام دژەتیرۆری کوردستانە و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌یان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تدەكه‌نه‌وه. دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: \"شه‌وی ٨/٩ - ٥ - ٢٠٢١ راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی ناڕوون تۆمه‌تی به‌شداربوون له كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سولەیمانی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له شوێنێكی دیکە ناوی هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هاتووه، گه‌رچی ئێمه نازانین كه نووسه‌رانی راپۆرته‌كه مه‌به‌ستیان له كام هێزی دژه تیرۆره له كوردستان، چونكه به‌داخه‌وه تا ئێستاش وه‌ك ئاشكرایه، دوو هێزی پێشمه‌رگه و دوو ئاسایش و دوو هه‌واڵگری و دوو دژه تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه وه‌ك هێزه‌كانی دژه تیرۆر هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه\". لە راگەیێندراوەکەدا باس لە پەیوەندیی نێوان قاسم سولەیمانی و مام جەلال کراوە و تێیدا هاتووە: \"ژه‌نراڵ قاسم سولەیمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردووه کە قاسمی سولەیمانیش تیایدا دەجەنگا. ئاشکرایە کە بە تیرۆرکردنی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م ئاسته، هەرێمی کوردستان دۆستێکی مێژوویی خۆی لەدەستدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەکی مام جەلالی لەدەستچوو\". نووسەری راپۆرتەکە: گوتەبێژی لاهوور شێخ جەنگی پەیوەندی پێوە کردم جاک مۆرفی، یەکێک لە نووسەرەکانی ئەو راپۆرتەی یاهوو نیوز لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە، دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکە \"لاوێن ئازاد، گوتەبێژی لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندی پێوە کردم و رەتیکردەوە لە کوشتنی سولەیمانی بەشداربووبن\". دوای رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق دەزگای دژەتیرۆر بە یارمەتیی ئەمریکا دەستی بە رێکخستنی ریزەکانی کرد، بەپێی زانیارییەکانی زاک مۆرفی، پۆڵاد تاڵەبانی کە تاوەکو ئەو کات لە بەریتانیا بوو، گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بووە فەرماندە لە دەزگای دژەتیرۆر و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سی ئای ئەی، دەلتا فۆرس و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی دیکە دروستکرد. ئەو نووسەرە ئەمریکییە ئاماژە بەوە دەدات کە لە چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندیی لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی سی ئای ئەی هەبووە کە هاوکارییان لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆردا کردووە و پێیان راگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکەی قاسم سولەیمانی یەکەم ئۆپەراسیۆنی دەزگای دژە تیرۆر نەبووە لە بەغدا. یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ رزگارکردنی منداڵێک بووە کە لە سلێمانی رفێندراوە و دەزگای دژە تیرۆر چوونەتە نزیک بەغدا بۆ رزگارکردنی منداڵەکە، پۆڵاد تاڵەبانی لە ساڵی ٢٠١٥ بەو نووسەرە ئەمریکییەی گوتووە، \"چوار دووژمنمان کوشتووە، چەند کەسێکیشمان بریندارکردووە، بۆ ئەوەی منداڵەکە رزگار بکەین\". پۆلاد تاڵەبانی بە جاک مۆرفی راگەیاندووە، \"واماندەزانی ئەمریکا دوای شەڕ بەشێک لە ماددەکان بەجێدەهێڵێت، بەڵام رۆژێک هەموو جانتاکانیان کۆکردەوە و گوتیان، ' خواتان لەگەڵ ' \". چەکەکان بەرەو کەمبوونەوە دەرۆشتن تاوەکو کاتی سەرهەڵدانی داعش کە بارودۆخەکەی گۆڕی. سەرەتای گفتوگۆ لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە ئیدارەی ترەمپدا پلاندانان بۆ کوشتنی سولەیمانی هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کاتێک کە مایک پۆمپەیۆ، بەڕێوەبەری رێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا - سی ئای ئەی بوو، دەستیپێکرد. باسوخواسی کوشتنی سولەیمانی ساڵی ٢٠١٨ لە کۆشکی سپی دەستیپێکرد. واتە هەر ئەو کاتەی کە ئەمریکا رایگەیاند لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێتەوە. هەوڵەکان بۆ کوشتنی سولەیمانی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ەوە رژدتر دەبن. دوای ئەوەی کە لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کە بەڵێندەرێکی ئەمریکایی لە کەرکووک کوژرا پێشنیازی کوشتنی قاسم سولەیمانی خرایە سەر مێزی دۆناڵد ترەمپ. سەرەتا وەزارەتی بەرگری و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە بوون، بەڵام کاتێک کە ململانێیەکان لە ساڵی ٢٠١٩ قووڵ دەبنەوە، پرۆژەکە دەبێتە بابەتێکی رژدی. بەرپرسێکی سەربازیی ئێستا و بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا بە یاهوویان گوتووە: بەرپرسانی ناوەندیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکان بۆ کوشتنی سولەیمانی چوار بژاردەیان خستەبەردەست ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی: لەڕێگەی نیشانشکێنەوە لە مەودای دوورەوە لێی بدەن، یان بە تیمێکی تایبەت هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلەکەی، لە ماددەی تەقەمەنی قەراخ شەقامەکە کەڵک وەربگرن یان هێرشێکی ئاسمانی بکەنەسەر. بەرپرسانی ئەمریکی لەسەر هێرشی ئاسمانی رێکدەکەون. کریستوفر میلەر، سەرپەرشتی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، دەڵێ: ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر لە کوشتنی جەنەراڵێک بوو. لیستێک لەبەر دەستدا بوو کە سوپای ئەمریکا پلانی کوشتنیانی هەبوو، بەڵام ئەو دەڵێ: ژمارەی وردی ئەو بەرپرسە سەربازی و هەواڵگرییە ئێرانییانە نازانێت. بەپێی راپۆرتەکەی یاهوو، ئەمریکا لە شەوی کوشتنی سولەیمانیدا هەوڵیداوە عەبدولڕەزا شەهلایی، فەرماندەیی سوپای قودس لە یەمەنیش بکوژرێت. بەرپرسێکی سەربازی بە یاهووی گوتووە: شەهلایی تەنیا ئامانج نەبوو. هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا دوو ئۆپەراسیۆنیان بۆ کوشتن یان رفاندنی هەندێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە عێراق بەڕێوەبرد، کە لەودا کەسێک گیرا، بەڵام کەسەکەی دیکە توانیی رابکات. بڕیار بوو هەندێ ئامانجیش لە سووریا هێرشیان بکرێتەسەر، بەڵام بە هەندێک هۆکاری ناڕوون پلانەکە هەڵوەشایەوە. بەپێی ئەو راپۆرتە، لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، هێزەکانی دەلتا فۆرس و ئەندامانی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکە لە گرووپی بچووک بچووکدا هاتووچۆیان بۆ بەغدا دەستپێکرد. ئەندامانی کورد، کە رۆڵیان لەو کوشتنەدا هەبوو، دزەکردنە نێو فڕۆکەخانەی بەغدایان دەستپێکردبوو و خۆیان لە جلوبەرگی فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریی هەڵگری جانتا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی فرۆکەخانەدا شاردبووەوە. هاوکات کە هێزەکانی دەلتا فۆرس و هاوپەیمانە کوردەکانیان لە فڕۆکەخانەی بەغدا جێگیر دەبوون، لە واشنتیش گرووپێکی بچووک لە بەرپرسانی پایەبەرزی لە ژووری باردۆخی تایبەت خۆیان بۆ هێرشەکە ئامادە دەکرد. ترەمپیش لەڕێگەی پەیوەندیی دەنگییەوە پەیوەندیی بە ژوورەکەوە هەبوو. دوو بەرپرسی ئەمریکی بە یاهوویان گوتووە، یەکێک لە کوردەکان کە جلوبەرگی پۆلیسی لەبەر کردبوو چووە سەر ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکەی قاسم سولەیمانی، وێنەی لێگرت و بۆ پشکنینی DNA خێرا پارچە گۆشتێکی هەڵگرت. راپۆرتەکە باس لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەش بۆ گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی قاسم سولەیمانیی دەکات. بەپێی راپۆرتەکە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بە ئەمریکایان راگەیاندووە کە بەرپرسێکی ئێرانی دەیەوێت هەندێک مۆبایلی پێشکەوتوو بۆ فەرماندەکانی سوپای قودس بکڕێت. ئەمریکییەکان ئەو کەسە دەستنیشان دەکەن و بۆیان دەردەکەوێت کە دەیەوێت لە وڵاتانی کەنداوەوە مۆبایلەکان بکڕێت. ئەوان دزە دەکەنە نێو گرووپی فرۆشتنی مۆبایلەکان و هەندێ مۆبایلی کە سۆفتوێری تایبەت بە بیستنیان تێدا داناوە، بە ئێرانییەکان دەفرۆشن. بەپێی ئەو راپۆرتە، یەکێک لە مۆبایلەکان دەکەوێتە دەستی یەکێک لە فەرماندەکانی نزیک لە قاسم سولەیمانی.", "summary": "ماڵپەڕێکی ئەمریکی لە راپۆرتێکی تایبەتدا وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە بەغدا ئاشکراکردووە، کە بەپێی راپۆرتەکە هێزێکی دژەتیرۆر (CTG) رۆڵی لەو ئۆپەرسیۆنەدا هەبووە. لە بەرامبەردا دەزگای دژەتیرۆر رەتیدەکاتەوە کە لەو کردەوەیەدا بەشداربووبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090520211", "category": "iraq", "summary_length": 241, "article_length": 10782, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 4883}, {"article": "پێشتر کازمی، لە چەند دیدار و چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا، باسی لە ئامادەکردنی پڕۆژەی ' کاخەزی سپی ' کردبوو، کە حکومەتەکەی ئامادەی دەکات، لەپێناو چاکسازی دۆخی ئابووریی وڵات و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق بەهۆی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە، دووچاری تەنگژەیەکی دارایی سەخت بووە و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیشی دوا دەکەوێت. حکومەتی کازمی، کەوتووەتە نێو دووڕیانێکی قورسەوە، بەرپرسانی حکومەت دەڵێن ئەوەی روودەدات، ئەنجامی کەڵەکەبوونی دەیان ساڵەی ناڕێکی و گەندەڵی و بێسەروبەرییە لە ئابووری و داهاتی وڵاتەکەدا و بەرئەنجامی کارەکانی ئەم حکومەتەی ئێستا نییە. بۆیە داوای چاکسازیی گشتی لە کۆی کەرتە جیاوازەکانی وڵاتدا دەکەن، بەتایبەت کەرتی ئابووری کە ٩٠ % داهاتەکانی لەسەر فرۆشتنی نەوتە. دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، عێراقی خستووەتە لێواری مایەپووچوونەوە. ' کارنامە سپییەکە ' ی کازمی، لە نێوەڕۆکی نووسراو و رووکەشدا، دەستکاریکردنی زۆر کەرتی زیندووی وڵاتەکە دەگرێتەوە، بەڵام هەنگاونان بەئاراستەی کارپێکردنی، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بەردەم بەرکەوتن لەگەڵ بەرژەوەندی ئەو میلیشیا و لایەنە سیاسییانەی عێراق، کە خاوەنی چەکدار، بزنس و دەسەڵاتن بەسەر ئابووریی وڵاتەکەدا، بۆیە کاتێک کارنامەکە باس لە بەدەستهێنانەوەی سەرچاوەکانی داهات بۆ ژێر دەستی حکومەتی ناوەندی دەکات، ئەگەر هەیە رووبەڕووی رێگریی زۆر ببێتەوە و پێناچێ جێبەجێکردنی هەروا ئاسان بێت. پوختەیەک لە ناوەڕۆکی ' کارنامە سپییەکە ' کارنامەکە لە ٩٦ لاپەرە پێکدێت و لەژێر ناوی \"کاخەزی سپی.. راپۆرتی کۆتایی شانەی فریاگوزاری چاکسازیی دارایی\" بڵاوکراوەتەوە. کارنامەکە لە پێنج تەوەر پێکهاتووە. لە پێشەکییەکەیدا شانەی فریاگوزاری بۆ چاکسازی دارایی دەڵێ \"تێکەڵەیەک لە ستراتیژیەت و سیاسەتی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەنگژەی دارایی و ئابووری عێراق داڕێژراوە\". شانەکە ئاشکرایکردووە، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئابووریی وڵات کراوە و بۆچوون و سەرنجی هەموو ئەو فەرمانگە و دامەزراوانەی دەوڵەتی وەرگرتووە، کە پەیوەندییان بە لایەنی ئابووریی وڵاتەوە هەیە، روونیکردووەتەوە لە ماوەی نێوان ئایار تاوەکو ئابی ٢٠٢٠ دا، زیاتر لە ٢٠ کۆبوونەوەی فەرمی کراوە و راپۆرتی چەندین دەستەی جیاوازی حکومەتی لەپێناو گەڵاڵەکردنی کارنامەکەدا بەدەستگەیشتووە. پێشەکیی کارنامەکە هەروەها دووپاتیدەکاتەوە، ئامانج لێی \"گێڕانەوەی هاوسەنگییە بۆ ئابووریی عێراق، دانانی لەسەر راستەرێیەک، کە رێگە بەدەوڵەت بدات بۆ هەڵنانی هەنگاوە پێویستەکان لەداهاتوودا، لەپێناو گەشەپێدانی بۆ ئابوورییەکی دینامیکی هەمەڕەنگ، هەلی ژیانێکی سەربەرزانە بۆ هاونیشتمانییان بڕەخسێنێت\". ئەمە جیا لەوەی کە روونیدەکاتەوە \"تێڕوانینە لەبارەی چاکسازی کەرتی تایبەت، چالاککردنی وەبەرهێنان و باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراقدا، داڕشتنەوەی پەیکەربەندی کۆمپانیا گشتییە خۆژیێنەکان، هەروەها دۆسێی وزەی کارەبا و تۆڕەکانی دابەشکردنی\". بەپێی راپۆرتە ئامادەکراوەکە، ماوەی جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیە سێ ساڵە لە ٢٠٢١ تاوەکو ٢٠٢٣. لە کاتێکدا ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی حکومەتی کازمی وەک ئەوەی ماڵپەری ' حورە ' ئاشکرایکردووە، پێیوایە جێبەجێکردنی تەواوی کارنامەکە، ٣ تاوەکو ٥ ساڵی دەوێت. پێشتر کازمی لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەدابوو حکومەتەکەی سەرقاڵی ئامادەکردنی، کارنامەیەکە بۆ چاکسازی لە دۆخی ئابووریی وڵاتدا. ئەوکات کازمی بە ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەکەی گوتبوو: \"خراپ بەڕێوەبردن و پشتبەستنی رەها بە داهاتەکانی نەوت، هۆکاربووە بۆ ئەوەی دۆخەکە بگاتە ئەوەی ئێستا هەیە، هەوڵدەدەین لەرێگەی کارکردن بۆ چالاککردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری و وەبەرهێنان و ئەوانیدیکەوە، داهاتەکانی وڵات زیاد بکەین\". چاپتەرەکانی کارنامەکە، بەدەستهێنانی \"سەقامگیری دارایی بەردەوام، بەدەستهێنانی چاکسازیی گشتگیر لەسەربنەما ستراتیژییەکان، باشترکردنی ژێرخانی ئابووری بۆ باشترکردنی کەرتەکان، دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و گەشەپێدانی ژینگەی دارایی بۆ گەشەکردنی دامەزراوەکان\" لە خۆ دەگرێت. نەبیل مەنسووری، مامۆستای ئابووری لە زانکۆی بەسڕە، دوای خوێندنەوەی دەقی ' کارنامەی سپی ' بە ' سکای پرێس ' ی راگەیاندووە، \"پلانەکە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و رێوشوێنەکانی سکهەڵگووشینی ئەو سندووقە کە تێچووی کۆمەڵایەتی گرانبەهایان هەیە، دەرنەچووە\". ئەو روونیکردووەتەوە، کارنامەکە \"داڕشتنەوەی پەیکەربەندی مووچەی حکومی لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ دەستنیشانکردنی بڕی هەرە زۆری مووچەی فەرمانبەران و کەمکردنەوەی جیاوازییەکانی مووچە\". مەنسووری ئاشکرایکردووە: \"کارنامەکە پێداچوونەوە بە نرخی فەرمیی دۆلار لە عێراقدا دەگرێتەوە، لەگەڵ چاکسازی لە پسوولەی خۆراک لە بەرژەوەندیی ماڵباتە کەمداهاتەکان، هەروەها داڕشتنەوەی پەیکەری کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەت و گۆڕینی بۆ کۆمپانیای تایبەت.. گشتگیرکردنی یاسای شایستە خانەنشینییەکان و تەواوکردنی پڕۆژە یاسای دەستەبەرە کۆمەڵایەتییەکان، تاوەکو ببێتە جێگرەوەی یاسای گشتی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئێستا\". رۆژی ١٢ی ئەم مانگە، کازمی لەگەڵ نوێنەری لایەنەکانی پەرلەمانی عێراقدا کۆبووەوە و باسی لە ' کاخەزی سپی ' چاکسازیکرد. بەپێی بڵاوکراوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە دوای کۆبوونەوەکە، کازمی گوتویەتی \"عێراق رووبەڕووی ئالنگاری گەورە بووەتەوە، چ لەسەر ئاستی تەندروستی و لێکەوتەکانی کۆرۆنا، یان لەسەر ئاستی ئابووری و تەنگژەی دارایی خنکێنەر، یاخود لەسەر ئاستی ئالنگارییە ئاسایشییەکان\". کازمی پێداگرە لەوەی \"کارنامەی کاخەزی سپی، سەرەتای چاکسازیی ئابوورییە، هەرچەندە درێژە و چەندین رێوشوێن دەگرێتەوە، بەڵام بنەمایەک دەبێت بۆ پشتپێبەستنی لە گەشەپێدانی روانگەی داهاتووی وڵاتەکە\". سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکە کردووە، گفتوگۆ لەسەر کارنامەکە بکەن و دەنگی پێبدەن بۆ جێبەجێکردنی. عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق، لەدوای بڵاوبوونەوەی کاخەزی چاکسازییەکە، دووپاتیکردەوە کە ویستی سیاسی بەرز هەیە بۆ چاکسازی لە دۆخی نەبوونی پارەی بەردەست، کە عێراقی بەرەو داڕووخان بردووە. عەلاوی قسەی بۆ ' ئاسۆشێیتد پرێس ' کردووە، دەڵێت: \"ئێستا ویستی زیاتر هەیە بۆ چاکسازی بەر لە پێنج مانگ\"، ئەو پێیوایە \"کارنامەکە کاخەزێکی چوارچێوەی ستراتیژی و سیاسی ئابووری نوێی عێراقە، دەبێ بەهۆیەوە ئابوورییەکی پەیکەر داڕێژراوە و زیاتر دینامیکیمان هەبێت\". پێشتر چەندین هەوڵی هاوشێوە بۆ چاکسازی لە ئابووری عێراقدا خرابوونە روو، بەڵام سەرکردە سیاسییەکانی وڵات بەباشی بەدەنگییەوە نەچوون، کەچی ئەمجارە وەک عەلاوی دەڵێ \"نکوڵیکردنی کەمتر هەیە\". عەلاوی و چەندین بەرپرسی دیکەی عێراقی، پێشتر گوتویانە پێشبینینەکردن بۆ بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوت لە داهاتووی نزیکدا، وا دەکات باشترین رێگەچارە چاکسازی بێت و ئەوە تاکە رێگایە بۆ پاراستنی عێراق لە کارەساتێکی دارایی. وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەگەر کارنامەکە لەلایەن پەرلەمانەوە رەزامەندی لەسەر بدرێت، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ یاسای بودجەی ٢٠٢١ دا بیگونجێنێت. بەبڕوای عەلاوی، \"بەشێکی کێشەی دارایی گشتی بڕی ئەو پارە زۆرەیە کە بۆ پشتگیری خەرجدەکرێت، دەمانەوێت ئەو کێشەیە راستەوخۆ لە بودجەی ٢٠٢١ دا چارەسەر بکەین\". کارنامەکە ئامانجی کەمکردنەوەی مووچەی گشتییە لە ١٢ تا ٢٥ لەسەد، ئەوەش مانای دەستکاریکردنی بڕین و کەمکردنەوەی مووچەی سەرجەمی ئەو کەسانەی وەک فەرمانبەر، خانەنشین و چاودێری کۆمەڵایەتی، مووچە لە حکومەتی عێراق وەردەگرن. پێشتر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ئاشکرایکردبوو، ئێستا ژمارەی مووچەخۆران لە عێراقدا، نزیکەی ٨ ملیۆن کەسە. عەلاوی هەروەها دەڵێ \"پێشتر گووتوومە، بەشی داهاتی نەوتی تەرخانکراو بۆ مووچە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا تەنیا ٢٠ لەسەدی کۆی داهاتەکان بوو، ئێستا ١٢٠ لەسەدە\". کاردانەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ناوەڕۆکی کارنامەکە و ئەو پلانەی بۆ چاکسازی لە دۆخی ئابووریی عێراق لەخۆی گرتووە، بەردەوام لەزیادبوونە. جەمال تاهر ئەسەدی، پسپۆری یاسایی، بە \"حورە ' ی راگەیاندووە، نزیکەی ٤٧ لاپەڕە لە کۆی ٩٦ لاپەڕەی کارنامەکە، \"هیچ شتێکی نوێی تێدا نییە\". ئەسەدی کە پێشتر پشکنەری وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ بووە لە حکومەتی عێراق، پێیوایە بەشێکی کارنامەکە \"پێناسەی سیستمی ئابووری دەوڵەت دەکاتەوە\" بەڵام ئەوە \"پێویستی بەیەکخستنی هەوڵەکان\" هەیە، لە نێوان ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتدا، بۆ خێرا دەرکردنی چەندین یاسا، لەپێناو تێپەڕاندنی \"دیوارێکی رووبەڕووبوونەوەی گەورە، کە رەتیدەکاتەوە بازدان لە سیستم و بیری سۆسیالیستییەوە بۆ سیستمی کار و بەرهەمهێنان\" بگۆڕێت. ئەسەدی دەڵێ، کارنامەکە \"کاخەزێکی گرنگە و دەکرێ بکرێتە بنەمای گشتیی کار، لە نێوان ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەت، هەروەها بکرێتە نەخشەڕێی رێککەوتن لەسەرکراو لەلایەن دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن، دوور لە \"دەهۆڵکوتینی سیاسی\". کارنامەکە جیا لە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، دەستهەڵگرتنی حکومەت لە پشتگیری هەندێک کەرت دەخاتە روو، هەروەها راگرتنی پارەدارکردنی سندووقی خانەنشینی و کەمکردنەوەی پشتگیری حکومەت بۆ کۆمپانیا گشتییەکان و پابەندبوون بەکرێی کارەبا بەپێی نرخی جیهانی و زیادکردنی کرێی گومرگ و باجەکان. سەلام سمیسم، راوێژکاری پێشووی حکومەتی عێراق، هەرچەندە کارنامەکە بەباش ناودەبات، بەڵام پێیوایە گەندەڵییەکان رێگری لە جێبەجێکردنی دەکەن، ئەو دەڵێ \"چۆن دەتوانی باج بەرز بکەیتەوە، بەبێ لەناوبردنی گەندەڵی و چۆن فەرمانبەرێکی گەندەڵ رێوشوێنەکانی بەرزکردنەوەی باخ جێبەجێدەکات\". ئەو ئاماژەی بەوەداوە، هەندێک کەس چوار تاوەکو پێنج مووچەی هەیە، ئەمە چۆن لەگەڵ بابەتی بەرزکردنەوەی باجدا یەکدەگرێتەوە؟ قسەکانی سمیسم هاوکاتە لەگەڵ ئەو زانیارییانەی پێشتر وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکردبوو، کە لە کۆی بوودجەی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تائێستا، زیاتر لە ٢٥٠ ملیار دۆلار بەهۆی \"گەندەڵی کارگێڕیی\"ەوە بەهەدەر دراوە. هەرچی سەعد حەسەن، شارەزای ئابوورییە، گوتویەتی \"چاکسازی بەبێ داتای پێویست ناکرێت\". پێویستە هەموو هاونیشتمانییەکی عێراقی، ژمارەیەکی هەبێ و ئەو ژمارەیە بنەمای هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانی بێت، ئەوکات بەدواداچوون و سۆراخکردنی کێشەکان ئاسان دەبێت و چاکسازی دەکرێت. ئەحمەد سوهێل، کارنامەکە بەدووبارەکردنەوەی بەڵێنی حکومەتەکانی پێشووی وڵات ناودەبات. ئەو پێیوایە کازمی پڕوپاگەندە بۆ پلانە ئابوورییەکانی دەکات، لە کاتێکدا لە قەرزکردن بەبێ دۆزینەوەی جێگرەوەی دارایی بەردەوامە، هەروەک چۆن \"هەڵمەتە گەورەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنوورییەکان\" بەپێکهاتن لەگەڵ گرووپە چەکدارییەکان کۆتاییهات، بەبێئەوەی شتێکی ئەوتۆ بگێڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت. عەلی عەبدوڵا، نووسەری عێراقی، لە وتارێکدا خوێندنەوەی بۆ کارنامەکە کردووە. ئەو پێیوایە هەرچەندە هەنگاوەکە بەهێزە، بەڵام جێبەجێکردنی خاڵەکانی پێویستییان بە پێنج ساڵ بۆ جێبەجێکردن هەیە، لە کاتێکدا \"وڵاتەکە پێویستی بە پلانی کردەنی و خێرا هەیە بۆ رزگارکردنی ئابوورییە شڵۆقەکەی\". ئەو دەڵێ \"ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەسەر دیمەنی عێراقدا زاڵن، چاکسازیی ئابوورییش پێویستی بەهاوڕایی سیاسی هەموو لایەنەکان هەیە\". ئەو کە وتارەکەی لە ماڵپەری ' شنێشل نیوز ' بڵاوکردووەتەوە دەپرسێت، \"لایەنەکان رازیبدەبن پارەکانیان بچێتەوە خەزێنەی دەوڵەت، لە کاتێکدا پێشتر دەچووە گیرفانی ئەوانەوە؟ \". عەلی عەبدوڵا زیاتر دەڵێ \"نابێ ئەوەمان لەبیربچێت کە ' کارنامەی سپی ' لە رێگەی پەرلەمانەوە تێدەپەڕێنرێت، لایەنە سیاسییەکان بڕیاردەدەن لەسەرخستنی پڕۆژەکە یان پەکخستنی.. بۆیە بەخوێندنەوەی دۆخی ئێستای سیاسەت لە وڵاتدا کە لەکەس شاراوە نییە، پێموایە ئەنجوومەنی نوێنەران بە پڕۆژەکە رازی نابێت، یان ناڕەزایی لەسەر زۆر لایەنی دەردەبڕێت.. چونکە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ پڕۆژەکانی چاکسازی دارایی لە دوای ٢٠٠٩ ەوە، دەبینین چەندین کارنامە خراونەتە روو، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتن و بەردەوامییان بەدەستنەهێنا، بەتایبەت کارەبا و ئاو، چالاککردنی کەرتەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتیاری و هاندانی بەرهەمی ناوخۆیی\". ئەو بۆچوونانەی بەڕەشبینییەوە تەماشای کارنامەکە دەکەن زۆرن، بەتایبەت کە دۆخی سیاسی عێراق، ئێستا ناکۆکی قووڵ بەخۆوە دەبینێت لە نێوان لایەنەکاندا، هەر لە تێڕوانینی جیاواز بۆ پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، تاوەکو لێکدانەوەی جیاواز بۆ هۆکاری تەنگژەی دارایی ئێستا، هەڵبژاردنی پێشوەختە و دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان، لەسەربنەمای بەرژەوەندیی مەزهەبی لە نێوان شیعە و سوننەدا، یەکجار زۆرن. ئەو دۆخە قووڵەی دابەشبوون، گەشبینی بەرامبەر کارنامەکەی حکومەتی کازمی زۆر کەمدەکەنەوە. فەرهاد عەلادین، سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاریی عێراق، یەکێکە لەوانەی بە رەشبینییەوە تەماشای کارنامەکە و جێبەجێکردنی دەکات و ئەو وایداناوە، داڕووخانی ئابووریی عێراق هەر روودەدات و ئەگەرێکە نکوڵی لێناکرێت. فەرهاد، هەڵوەستەی لەسەر ئەوە کردووە کە ئێستا رەخنەبارانکردنی میدیایی و سیاسی لە نێوان ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیراندا هەیە، دوای ئەوەی هەریەکەیان ئەویدیکەی بەکەڵەکەبوونی دۆخی دارایی خراپی وڵاتەکە، تۆمەتبارکرد. ئەو هەڵوەستەی لەسەر ناکۆکییەکانی هەردوولا لەبارەی یاسای قەرزی ناوخۆییکردووە، دەڵێ \"ئەو ناکۆکییە، کاریگەریی لەسەر ناڕازیبوونی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر کارنامەکە یان رەتکردنەوەی تەواوی بەدوادا دێت. هەروەها لایەنە سیاسییەکان هێرشی دەکەنە سەر، چونکە چەندین رێوشوێنی دژی لایەنەکان تێدایە، کە رەنگدانەوەی قورسی لەسەر بەرژەوەندییەکانیان دەبێت، لە کاتێکدا هەڵبژاردنی پێشوەختە نزیکە\". سەرۆکی ئەنجوومەنە راوێژکارییەکە زیاتر دەڵێت: \"شاراوە نییە کە زۆر لایەنی سیاسی، خۆیان بۆ لێپرسینەوەی حکومەت و بەتایبەت وەزیری دارایی ئامادە دەکەن، بەرپرسیاریەتی گەیشتنی دۆخەکە بەم ئاستەی ئێستای دەخەنە ئەستۆ، لە کاتێکدا وەزیری دارایی، پەرلەمان خەتابار دەکات بەدواکەوتنی مووچە و تێنەگەیشتن لە دۆخی دارایی ئێستای وڵات\". هەندێک لە شرۆڤەکار و شارەزایانی دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق، لە لێکدانەوەکانیان بۆ ' کارنامە سپییەکە '، لەوە دوورتر دەڕۆن کە هەنگاوی رووناککردنەوەی بەرپێی حکومەت بێت بۆ چاکسازیی دۆخی ئابووریی وڵاتەکە. موهەند حەیالی، شرۆڤەکاری سیاسی، لە خوێندنەوەی بۆ کارنامەکەی حکومەت، کارەکەی بە \"بەڵگە لەسەر شکستی حکومەت، لە پڕۆگرامی چاکسازی\" ناوبردووە. حەیالی توویتێکی لەسەر کارنامەکە کردووە و دەڵێ \"کارنامە سپییەکەی کە کازمی خستوویەتییە روو و کەسانی دیکە بەشانوباڵیدا هەڵیاندەدا، هیچ نییە جگە لە دووپاتکردنەوەی شکستی حکومەت لە کارنامەی چاکسازی، کە بەهۆیەوە گەیشتە دەسەڵات\". ئەو زیاتر دەڵێت \"کازمی، لەرێگەی ئەو کارنامەیەوە، لە سەرۆکوەزیرانێکی کاتیی کە کۆمەڵێک ئەرکی هەیە و دەبێ لەماوەی مانەوەی لە دەسەڵاتی سیاسیدا جێبەجێیان بکات، خۆی گۆڕیوە بۆ پڕوپاگەندەچی پڕۆژەیەکی هەڵبژاردن\". دۆخی ئێستای ئابووریی عێراق، لە دۆخێکی قەیراناوی قووڵ زیاتر، نایەتە بەرچاو، دۆخێک کە تێیدا راست و چەپ تێکەڵبوون و تاوەکو دێت کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن. فەرهاد عەلادین، لە بەشێکی دیکەی لێکدانەوەی بۆ داهاتووی ئابووریی عێراق، دەڵێ \"لێکدانەوە بەداڕووخانی ئابووری عێراق لەم دۆخەدا، نە پێشچاوخستنە و نە شرۆڤەیە، بەڵکو راستییەکی لۆژیکییە کە پشت بە کردەیەکی بیرکارییانەی ئاسان دەبەستێت، چونکە کورتهێنانی بوودجە لەنێوان ٣٦ تاوەکو ٤٨ ملیار دۆلاردایە، بە مانایەکی دیکە، داڕووخان هەر روودەدات\". ئەو زیاتر نووسیوویەتی: \"ئەگەر حکومەت بەردەوامبێت لەو خشتەیەی خەرجکردن کە لەسەری دەڕوات، لە کاتێکدا یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی داڕووخانی ئابووریی بریتییە لە بێتوانایی دەوڵەت لە دانی شایستە و پابەندییە داراییەکانی ناوخۆ و دەرەوە، بەتایبەت دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، کە دەبێتە پڕیشکی بێسەروبەرەیی کە شەقامی عێراقی دەگرێتەوە، بەتایبەت کە گەلی عێراق لە هەموو چینی سیاسی وڵات تووڕەیە. دووریش نییە خەڵکی تووڕە بڕژێنە سەر شەقام و داوای دوورخستنەوەی چینی دەسەڵاتدار بکەن، ئەوەش سەرەتای داڕووخانی پرۆسەی سیاسییە\". بەگەڕانەوە بۆ ژمارەکان، قسەکانی فەرهاد، لۆژیکیانەتر دێتە بەرچاو، پێدەچێت ئەو داڕووخانەی ئەو باسی دەکات، رووداوێک بێت، هەر رووبدات. چونکە وەک ژمارەکانی حکومەتی عێراق ئاشکرایانکردووە، لە مانگی ئابدا، عێراق بڕی ٣، ١٦ ملیاری لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە، کەمترە لە نیوەی ٧ ملیار دۆلارە، کە حکومەت مانگانە پێویستی پێیەتی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوردەکراوەکان و قەرزەکان. مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران دواکەوت و دانەوەی قەرزەکانی تشرینی یەکەم، تاڕادەیەکی زۆر پشت بە قەرزی ناوخۆیی حکومەت دەبەستێت، لە کاتێکدا پڕۆژە بڕیاری قەرزکردنی ناوخۆیی بە بەهای ١٢ ملیار دۆلار کاتەکەی تێپەڕی و ئێستا پڕۆژەی قەرزکردنی ٣٥ ملیار دۆلاری دیکە، چاوەڕێی دەنگدانی پەرلەمانە. کارنامەکەی کازمی، ئەگەر چارەسەری هەنووکەیی و خێرای بۆ خنکانی ئابووریی وڵات پێنەبێت، بەڵام دەکرێ ئاسۆیەکی باشتر بۆ داهاتووی ئابووریی عێراق بخاتە بەردەست، بەڵام ئەو کارنامەیە ئەگەر لە دۆخێکی ئارامتر و سەقامگیرتر، لە رووی سیاسی و ئابووری و تەندروستییەوە بخرایەتە روو، لەوانە بوو هەلی سەرکەوتنی زۆر زیاتر بێت، بەڵام دۆخی لەناکاوی ئێستا و داڕمانی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆنا، پێناچێت هەلی ئاسانی تێپەڕینی کارنامەکە بهێننە ئاراوە. زۆینەی تێڕوانین و لێکدانەوەکان، نێگەتیڤ و رەشبینانەن بۆ ' کارنامەیەکی سپی ' کە دەیەوێت داهاتووی ئابوورییە تاک سەرچاوە شێواوەکی عێراق باشتر بکات، بەڵام لەبەرئەوەی هەموو رێوشوێنەکانی ئەو نەخشەڕێیە لێدان و دەستکاریکردنی ئەو سیستمە ئابوورییەیە، کە چەندین ساڵە حیزب و گرووپ و میلیشیاکانی عێراق کار بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دەکەن و جێبەجێکردنی، بەپلەی یەکەم کار لەسەر هەژاندنی ئەو پایانە دەکات، ئەستەمە وەک پڕۆژە یاسایەکی دەرچوو لە پەرلەمان چاو بەدونیا هەڵبهێنێت و دوورنییە ' کارنامە سپییەکە ' ببێتە ' کارتێکی سوور ' بۆ دەرکردنی کازمی، لە گۆڕەپانی ئێستای سیاسیی عێراق.", "summary": "دووشەممەی پێشوو، حکومەتی عێراق، راپۆرتی تایبەت بە پلانی چاکسازی ئابووریی وڵاتی بڵاوکردەوە کە بڕیارە بیخاتە بەردەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەپێناو دەنگدان لەسەری بۆ چاکسازی لە ئابووری وڵات و کارکردن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە سەختەی حکومەت تێیکەوتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/19102020", "category": "iraq", "summary_length": 252, "article_length": 15372, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 6952}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، سەرکردەیەکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەمشەو سەرکردەکانی لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی قیوە دەولە کۆدەبێتەوە و ئەگەری زۆرە ئەمشەو بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدرێت لەبارەی هەندێک پرسی پەیوەست بە بەشداریکردن لە حکومەت\". ئەو سەرکردەیە گوتیشی: \"بەمدواییە هەوڵێکی زۆر هەبوون بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەشداریی کابینەی نوێی حکومەت بکەن، بەڵام دیارە لایەنی بەرامبەر کە رەوتی سەدرییە رەتیکردەوە و مەرجی هەیە بەشێک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەشداری بکەن و بەشەکەی دیکە ببنە ئۆپۆزیسیۆن، ئێمەش زیاتر لە جارێک ئەوەمان رەتکردووەتەوە\". سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە کابینەی نوێی حکومەت یان بوونە ئۆپۆزیسیۆن، ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: \"ئەگەری زۆرە ببینە ئۆپۆزیسیۆن و ئەوەی هەیە ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێت بەش بەش بین، بۆیە یان پێکەوە دەچینە حکومەتەوە یان بەش بەش ناچین و پارچەپارچە ناکرێین\". چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە شەش لایەنی شیعە پێکدێت، کە بریتین لە دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری، هاوپەیمانی قیوە دەولە بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی و جوڵانەوەی عەتا و حیزبی فەزیلە، ئەو لایەنانە هەموو هەوڵێکیان دا کە ئەو ئەنجامی هەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەر رەتبکەنەوە، بەڵام لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون. موقتەدا سەدر، کە خاوەنی ٧٣ کورسییە، لەگەڵ بەشداریکردنی بەشێک لە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگییە لە حکومەتی داهاتوو، بەڵام ڤیتۆی لەسەر نووری مالیکی هەیە. رۆژی دووشەممە ٣١ - ١ - ٢٠٢٢ سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ رای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت \"لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. \" پەیامەکە لەکاتێکدا هات، ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبوونەوە. عائید هیلالی، ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە کاتی بەشداریکردنی لە بوڵتەنی هەوڵەکانی کاژێر ١٦: ٠٠ی کەناڵی رووداو رایگەیاند: \"بەپێی خوێندنەوەمان بۆ دۆخەکە هەرسێ سەرکردەکە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبنەوە بۆ خستنەڕووی ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەی پێیگەیشتوون و گفتوگۆی لەسەر دەکەن بۆ دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییە و چوونە نێو بەرکەوتەی دەستووری، کە هەنگاو بە هەنگاو دەستپێدەکات بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دواتریش راسپاردنی سەرۆکوەزیران بۆ دەرچوون لەم قەیرانە\".", "summary": "دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری و هاوپەیمانەکانی لە نەجەف، ئەمشەو چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی لەبەغدا کۆدەبێتەوە و باسی پێشهاتەکان و دوایین هەوڵەکانی ئەمدواییەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکات. سەرکردەیەکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند: \"کۆبوونەوەکە بڕیاری گرنگی تێدا دەدرێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/3101202210", "category": "iraq", "summary_length": 326, "article_length": 2454, "summary_token_count": 139, "article_token_count": 1129}, {"article": "بەپێی ئامارێکی فەرمیی حکومەتی عێراق، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا ئامادەکراوە و وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، ٤١ هەزار و ٩٣٩ زیندانی لە بەندیخانەکانی عێراقدا هەن، ٢ هەزار و ١٦٨ لەو زیندانییانە ئافرەتن، هەزار و ٤٥٥ لەو زیندانییانە تەمەنیان لە ١٨ کەمترە، هەروەها ٥٦ یان بیانین. هەر بەپێی ئامارەکە، ئەو زیندانییانە، کە لە ٢٨ بەندیخانەدا بەندکراون، ٨٥٩ یان بەهۆی تێوەگلان لە تیرۆر سزادراون و ٤٠ زیندانیشیان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە سزادراون. سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤەوە لە عێراق، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"زیاتر لە ٣ هەزار بەندکراو لە عێراق سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام تەنیا نزیکەی ٥٠٠ لەو سزادراوانە ئەندامی داعشن و بەشێکیان بیانین، ئەوانی دیکە بەهۆی تاوانی کوشتنەوە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە\".", "summary": "بەپێی ئامارێکی فەرمی، زیاتر لە ٤١ هەزار بەندکراو لە ٢٨ بەندیخانەی عێراقدان، کە زیاتر لە ٣ هەزاریان بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/260120212", "category": "iraq", "summary_length": 133, "article_length": 784, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 365}, {"article": "محەممەد ئەمین فارس، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، باسی پارەی قەرزی ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی جووتیارانیان کردووە. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە دا، پلاسخارت پێی سەیر بوو کە تائێستا ئەو بڕە پارەیە نەدراوەتە جووتیارانی هەرێمی کوردستان و بەڵێنی دا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی پارەی قەرزی جووتیاران بکات. محەممەد ئەمین فارس دەشڵێت: \"زیاتر لە ٥٠ واژۆمان لە سەرجەم فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق کۆکردووەتەوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە پارەی قەرزی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦. \" بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئامانجی لیژنەکە ئەوە دەبێت کە چارەنووسی ئەو بڕە پارەیە دیاریب کات کە کاتی خۆی بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، بۆ وەزارەتی بازرگانی خەرجکراوە. جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵدەدەن لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ـدا پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان جێگیربکەن. ئەو گوتیشی: \"لە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییدا بڕی ١٥٠ ملیار دینار بۆ کەرتی کشتوکاڵ تەرخانکراوە، بەڵام وەزارەتی بازرگانی دەیەوێت ئەو پارەیە بۆ جووتیارانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق خەرجبکات. \" بە گوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕی سێ ملیار دیناری دیکە بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت، بەوەش لە کۆی ٢٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تەنیا ٣٨ ملیار دیناری خەرجکراوە.", "summary": "جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تائێستا هەوڵەکان بۆ گێڕانەوەی پارەی قەرزی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بە نادیاری ماونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/291120201", "category": "iraq", "summary_length": 194, "article_length": 1559, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 693}, {"article": "زۆر کەس لە عێراق وای خەیاڵ دەکرد، ئەرشیڤی ئەو حیزبە کە لە ١٩٥١ دامەزرا و لە ١٩٦٨ ەوە، دەسەڵاتداری عێراق بوو تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣، وەک زۆر شتی دیکە لە وڵاتەکەدا، لە پاش ساڵانی پشێوی و بێسەرەوبەرەیی و دەسەڵاتی میلیشیاکان، ئەویش لەناوچووە. گەڕانەوەی ئەرشیڤەکە جارێکی دیکە بەبیری خەڵکی هێنایەوە کە بەڵگەنامە زۆر و زەوەندەکانی ساڵانی حوکمڕانیەتی ئەو حیزبە لە عێراقدا، ماوەیەکی بەرچاوە لە ژێر دەستی ئەمریکادایە و ئێستا بڕیاریدا ئازادی بکات و بیگەڕێنێتەوە ژێر دەستی عێراقییەکان. ئەرشیڤی حیزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتراکیی عێراق، پاش نزیکەی ١٧ ساڵ لە بەیاسا قەدەخەکردنی ئەو حیزبە لە عێراقدا، جارێکی دیکە بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە گەڕایەوە کە هیچ کات یادەوەرییەکی خۆش، بەبیری دانیشتووانەکەی ناهێنێتەوە. رۆژنامەی ' وۆڵ ستریت جۆرناڵ ' چیرۆکێکی لێکۆڵینەوەیی لەبارەی گەشتی ئەرشیڤەکە لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێنەوە، تاوەکو مانەوەی لە ئەمریکا و گەڕانەوەی بۆ عێراق بڵاوکردووەتەوە. رۆژنامەکە رۆژانی سەرەتای رووخانی رژێمی عێراق، وەک سەرەتای رووداوەکان دەگێڕێتەوە. ئەو رۆژانەی تانکەکانی ئەمریکا لە دەروازە سنوورییەکانی بەغدای پایتەختدا دەرکەوتن و دواتریش خەڵک بەهاوکاریی سەربازە ئەمریکییەکان، پەیکەرە زەبەلاحەکانی سەدامیان لە گۆڕەپانەکانی بەغدادا هێنایە خوارەوە، ئەرشیڤەکە وەک هەر شتێکی دیکە لەبەردەم ئەگەری لەناوبردن، تاڵان و فەوتاندندا بوو. ئەوکات ئەرشیڤەکە، کە عێراق بێسەرەوبەرەیی و دزی و تاڵانییەکی گەورەی بەخۆوە دەبینی، لە نێو مۆنۆمێنتی میشیل ئەفلەق، دامەزرێنەری حیزبی بەعسدابوو لە بەغدا. زۆری نەمابوو وەک هەر شتێکی دیکە، دەستی تاڵانکردن و سووتاندن یاخود دزین بیگاتێ. بەڵام دواتر دوو کەسایەتی عێراقی، ئەرشیڤەکەیان رزگارکرد و گواسترایەوە بۆ باڵەخانەی پێنتاگۆن لە ئەمریکا، دواتریش بۆ دامەزراوەی توێژینەوەی هۆڤەر، پاشان جارێکی دیکە بۆ عێراق و گیرسانەوە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێستای عێراقدا. لێکۆڵینەوەی رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە کە \"کاتێک دزەکان لە دوای هاتنی هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ عێراق لە ٢٠٠٣ دا، سەر زەوی و بنزەوییان تەیدەکرد بۆ دۆزینەوەی هەر شتێکی بەبەها. کەنعان مەکیە، نووسەر و توێژەری عێراقی گوێبیستی ئەوەبوو کە دزەکان بەنیازی هەڵکوتانە سەر مۆنۆمێنتەکەی ئەفلەقن، بۆ بردنی هەر شتێکی بەبەها\". مەکیە لەگەڵ کەسێکی دیکەی ئەکادیمی عێراقیدا، کە مستەفا کازمی (سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق)ە، روو لە مۆنۆمێنتەکە دەکەن کە بۆ دامەزرێنەری حیزبی بەعس دروستکراوە، ئەو حیزبەی سەدام حوسێنی پێگەیاند و بووە هێزێکی گەورە، کە دەیان ناکۆکی و شپرزەیی و کارەساتی بەسەر ناوچەکە و وڵاتەکەشیدا هێنا. مەکیە و کازمی، ئەو رۆژگارە لە چالاکڤانانی مافی مرۆڤ بوون، روویان لە مۆنۆمێنتەکە کرد و لەوێ لە نێو ژێرزەمینێکی پڕ ئاودا، گەنجینەیەکی بەبەهای پڕ زانیارییان دۆزییەوە، کە وردەکاری زۆر لەسەر رووداوە ناوخۆییەکانی حیزبەکە، بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکانی خۆی، ئاشکرا دەکات. ئێستا کازمی سەرۆکوەزیرانە، مەکیەش نیشتەجێی شاری کامبریجی ویلایەتی ماساچۆتسە لە ئەمریکا. ئەرشیڤەکە پاش رزگارکردنی لە دەست تاڵانچییەکان، خرایە ژێر دەستی ئەمریکاوە. بەرزبوونەوەی ئاستی تووندوتیژییەکان لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا لە عێراق، ئەرشیڤەکەی لەوێ هێشتەوە، بەرلەوەی جارێکی دیکە بەنهێنی بگەڕێتەوە بەغدا. دوو هەفتە لەمەوپێش، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکا، لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە، کە زیاتر لە ٦ ملیۆن لاپەڕەی کاخەز، لە دۆکۆمێنت و نهێنی و بڕیارەکانی سەردەمی دیکتاتۆریەتی سەدام حوسێن و شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات لەسەردەمی ئەودا دەگێڕنەوە، ئەمە جیا لە ناو و وردەکاری هەموو ئەندامانی حیزبی بەعس و سیخوڕە تایبەتەکانی. ئەرشیڤەکە وەک رۆژنامەکە رایگەیاندووە، بە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری مێژوویی بەسوود دادەنرێت بۆ عێراق، کە لە ساڵانی رابردوودا کۆمەڵگەیەکی ناکۆک و ناتەبای گەورەی لەسایەی دەسەڵاتی حیزبی بەعسدا لێبەرهەمهات، لە کاتێکدا هەندێک پێیانوایە، گێڕانەوەی ئێستای ئەرشیڤەکە سەرکێشییەکی گەورەیە، چونکە دۆخی بەغدا هەڵچوون و داچوونی زۆر بەخۆوە دەبینێت، تەنانەت هەندێک پێیانوایە ئەرشیڤەکە دەبێ لە شوێنێکی داخراودا هەڵبگیرێت و بشاردرێتەوە. بەرپرسێکی عێراقی لە بەغداوە، بە ' وۆڵ ستریت جۆرناڵ ' ی راگەیاندووە \"ئومێدەوارین باڵەخانەیەکی دامەزراوەیی گونجاوی بۆ دروست بکەین، تاوەکو بتوانین دۆکۆمێنتەکان بخەینە بەرچاوی خەڵک، بەتایبەت توێژەران، بۆ هاوکاریکردنیان لە تێگەیاندنمان لەسەر هەموو ئەو تاوانانەی رژێمی بەعس ئەنجامیدا\". ئەو زیاتر دەڵێت: \"هیوادارین ئەمە ساتێک بێت بۆ توێژینەوە، نەک تۆڵەکردنەوە، هەرچەندە ئەم جۆرە رێوشوێنانە هەندێک کاتی پێویستە\". رۆژنامە ئەمریکییەکە دەڵێ لە مانگەکانی سەرەتای پاش داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، مەکیە ئومێدی دەخواست کاتی لێتوێژینەوە و وردبوونەوە لە دۆکۆمێنتەکانی ناو ئەرشیڤەکە نزیک بێت. مەکیە خۆی لە بەغدا لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦٧ بۆ خوێندنی بیرکاری رووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، لە پەیمانگای ماساچۆست بۆ تەکنەلۆژیا. بەڵام دوای هاتنی سەدام حوسێن بۆ سەر دەسەڵاتی عێراق لە ١٩٧٩، مەییە بەخێرایی بووە یەک لەو مێژوونووسە دیارانەی، پێشێلکارییەکانی دیکتاتۆرەکەی عێراقیان، دۆکۆمێنت دەکرد. دوای نووسین بەناوی خوازراوەوە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، مەکیە سەرکێشی کرد و ساڵی ١٩٩١ لە رێگەی باکووری عێراقەوە، گەڕایەوە وڵاتەکە بەهاوکاریی هێزە کوردییەکان. ئەمەش بۆ تۆمارکردنی بەڵگەفیلمێک لەسەر تاوانەکانی رژێم. لە فیلمەکەدا هەندێکجار مەکیە پشتی بەو زانیارییانە دەبەست، کە لە ناو کانە زێڕەکەی تایبەت بە حیزبی بەعسدا دەستیکەوتبوو و دواتر درایە دەست ئەمریکییەکان. مەکیە لە لایەنگرانی هێرشکردنە سەر عێراق بوو، لە هەفتەکانی سەرەتای رووخانی رژێمدا گەڕایەوە بەغدا. ئەوکات ئەو خەیاڵێکی گەورە و دونیابینییەکی فراوانی گەشبینانەی لەسەر ' بنکەی یادەوەرییە عێراقییەکان ' هەڵچنیبوو، کە تێیدا ئەزموونی نەتەوەکەی لەگەڵ سیستمی دیکتاتۆریی وڵاتەکەدا شیبکاتەوە. ئەو، ئەوکات پێیوابوو ئەوە رێگە بە عێراقی نوێدەدات، بۆ توێژینەوە لە تاوانەکانی جەنگ و فراوانکردنی لێبووردن بۆ ئەو تۆمەتبارانەی - پاشگەزبوونەوەی خۆیان رادەگەیەنن -. مەکیە ئیلهامی لە رووداوەکانی ئەفریقیای باشوورەوە وەردەگرت، کە پێکهاتنەوەی رەگەزە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لێیبەرهەمهات. کازمی بەجیا لە مەکیە کاریدەکرد، ئەو رووی لە بواری سیاسەت کرد و لە بەغدا مایەوە و ئێستا لوتکەی دەسەڵاتی وڵاتی بەدەستەوەیە. لێکۆڵینەوەی رۆژنامەکە دەڵی حیزبی بەعس، لە چلەکانی سەدەی رابردوودا، وەک بزووتنەوەیەکی عەرەبی، نەتەوەیی عەلمانی سەریهەڵدا. ساڵی ١٩٥٧ سەدام حوسێن پەیوەندی پێوەکرد و گردبوونەوەی خەڵکی لە چواردەروری حیزبەکە، بۆ سەپاندنی ویستی پۆڵایینی خۆی بەسەر وڵاتەکەدا بەکارهێنا، کاتێک گەیشتە سەر دەسەڵات. لەبەرئەوەی خەڵکێکی زۆر لە عێراق لە ٢٠٠٣ دا، سەرقاڵی تاڵانی بوون، زانیبووی کە خەڵک کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت بەرەو مۆنۆمێنتەکەی میشێل ئەفلەق بچن، کە بۆخۆی خەڵکی سووریایە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی بەعس. ئەفلەق دواتر بووە سەرۆک و دامەزرێنەری ناونراوی حیزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتراکی لە عێراقدا. لە دوای کۆچی دوایی، مۆنۆمێنتێکی سیاسی بەناویەوە دروستکرا، لەپاڵ پەیکەرێک و کتێبخانەیەک کە کتێب و نووسراوەکانی ئەوی لەخۆ دەگرت. ئەوکاتەی مەکیە بەیاوەریی کازمی گەیشتە مۆنۆمێنتەکە، لە نێو ژێرزەمینی شوێنەکەدا، چەندین فەردە دۆکۆمێنتی گوماناوییان دۆزییەوە. فەردەکان لە ژێر بینا چۆڵکراوەکەی حیزبی بەعسدا بوون. بۆ مەکیە و کازمی، دۆزینەوەی ئەو پەڕە پشتگوێخراوانە، وەک دەستگرتن بەسەر شتازیدا وابوو. (شتازی وەزارەتی ئاسایشی دەوڵەت بوو لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات، تۆقێنەرترین و بێزراوترین دامەزراوەی سەردەمی شیوعیەت بوو لە ئەڵمانیای رۆژهەڵاتدا). دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی هێزەکانی ئەمریکا، مەکیە ئەرشیڤەکەی گواستەوە بۆ خانووی ماڵباتەکەی لە بەغدا، کە وەک سەنتەری دامەزراوە فیکرییەکەی وابوو. ئەو و کازمی لەگەڵ کۆمەڵێکی کەم لە خۆبەخشاندا، دەستیانکرد بە پێڕستکردن و توێژینەوە لە ئەرشیڤەکە، کە زانیاری تایبەت بە کەسەکان و کۆمەڵەکانی تێدا بوو، هەروەها نامە ناوخۆییەکان و لیستی سیخوڕەکان، تەنانەت تۆماری ئەو ماڵباتە عێراقییانەی نەوەکانیان لە جەنگی هەشت ساڵەی عێراق - ئێراندا بە دیل گیرابوون. رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکە زەبەلاح بووە، لە کاتێکدا ئەو رۆژانە لە بەغدا بەردەوام دەنگی تەقینەوە دەبیسترا و گوللە هاوەنەکان، لە نزیک ماڵەکەی مەکیە دەکەوتنە خوارەوە، خۆی و هاوڕێکانی رووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن بوونەوە. بەرزبوونەوەی ئاستی ناکۆکییە تایفییەکان لە عێراقدا و هەڵچوونی زیاتری کارە تووندوتیژییەکانی ناو بەغدا، دڵەڕاوکەی توێژەرەکانی زیاتر کرد، بەتایبەت کە لەوە دەترسان، ئەرشیڤەکە رووبەڕووی لەناوچوون ببێتەوە لەلایەن ئەندامانی پێشووی حیزبی بەعسەوە. یاخود تووندئاژۆ شیعەکانی پشتگیریکراوی ئێران پەلاماری بدەن، یان بکەوێتە بەر هێرشی چەکدارەکانی رێکخراوی قاعیدە. مەکیە دەڵێ: \"تا دەهات دڵەڕاوکەمان لەو لایەنەوە زیادی دەکرد، روون بووەوە کە عێراق ئامادەنەبوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە یادەوەرییەدا کە ئێمە بەدەستمان هێنابوو\". لەپێناو دەستەبەرکردنی پاراستن بۆ حەشارگەی بەڵگەنامەکان، مەکیە رووی لە نووسینگەی پۆل ولڤۆیتس، بەرپرسی باڵای ئەوکاتی پێنتاگۆن کرد، ئەوان پەیوەندییان دروستکرد و لە شوباتی ٢٠٠٥ دا، رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی بەڵگەنامەکان بۆ ئەمریکا، کە لەسەرەتاوە لە فێرجینیای رۆژئاوا هەڵگیرا. لەوێ یەکێک لە بەڵێندەرەکانی پێنتاگۆن، لەگەڵ ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوخۆییدا رێککەوت، بۆ رێکخستنەوەی بەڵگەنامەکان و پێڕستکردنیان بەهاوکاریی چەند کەسێک کە زمانی عەرەبییان دەزانی. هەندێک بەرپرسی ئەمریکی پێیانوابوو ئەو بەڵگەنامانە، بەڵگەکانی تایبەت بە یاخیبوونەکانی ئەوکاتی عێراقیان دەخاتە بەردەست، بەڵام مەکیە پێیوابوو ناردنی بۆ ئەمریکا، تەنیا بۆ پاراستنیەتی. لە کۆتاییدا ئەرشیڤەکە بۆ دامەزراوەی هۆڤەر گواسترایەوە (دامەزراوەیەکی پارێزگارانەی سەر بە زانکۆی ستانفۆردە لە کالیفۆرنیا). رێگە بە گەیشتن بەبەڵگەنامەکان نەدەدرا، تەنیا لە ژێر چاودێرییەکی توونددا نەبێت. هیچ بەڵگەنامەیەکی ئەرشیڤەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاونەکرایەوە. هەروەها رێنوێنی تووند درایە توێژەرەکان، کە هیچ وردەکارییەکی ناو ئەرشیڤەکە لەبارەی عێراقییە یاخیبووەکانەوە بە کەس نەدەن. مایکڵ بریل، توێژەری باڵای کۆلێژی برینستۆن کە ئەرشیڤەکەی بینیوە و کاری تێدا کردووە، دەڵێت: \"بەڵگەنامەکان سەرچاوەیەکی زۆر بەبەهان بۆ خوێندکارە عێراقییەکان، بەڵام دەبوو کارێک بکرێت کە نەکەونە دەست کەسانی هەڵە، یان ئەو کەسانەی دەکرێ بەمەبەستی تۆڵەی سیاسی بەکاری بهێنن\". رۆژنامەکە دەڵێ پرۆسەی گواستنەوەی ئەرشیڤەکە بووە جێگەی مشتومڕ، چونکە بەڕێوەبەری خانەی کتێب و بەڵگەنامە نیشتمانییەکانی عێراق و ژمارەیەکی کەمی ئەمیندارانی بەڵگەنامەیی لە کەنەدا و ئەمریکا، وایاندانا گواستنەوەی بەڵگەنامەکان بۆ ئەمریکا، کاریگەریی نێگەتیڤ لەسەر کولتووری عێراق بەجێدەهێڵێت. هەروەها کۆمەڵەی ئەمیندارانی هەڵگیراوە ئەمریکییەکان و یەکێتی ئەمیندارانی هەڵگیراوە کەنەدییەکان، لە راپۆرتێکدا لە ساڵی ٢٠٠٨، گوتیان پێویستە ئەرشیڤەکە بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق بگێڕدرێتەوە. مەکیە گوتی دەسەڵاتدارانی عێراق، رازین لەسەر گواستنەوەی ئەرشیڤەکە بۆ ژێر دەستی دامەزراوەی هۆڤەر کە بەرپرسیاریەتی پاراستنی لە ئەستۆ گرتووە. بەپێی رۆژنامەکە، ساڵی ٢٠١٣، نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق، هەوڵیداوە ئەرشیڤەکە وەربگرێتەوە و بیگێڕێتەوە بۆ عێراق، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەمریکا گومانیان لە نیازی مالیکی هەبووە لەو هەنگاوەدا، بەتایبەت کە ئەو بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی تایفییانە تۆمەتبارکرابوو و ترس هەبوو لەوەی، ئەرشیڤەکە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەکاربهێنێت. بەرپرسانی ئەمریکا، دواجار کەسێکی گونجاویان دەستکەوت بۆ ئەوەی ئەرشیڤەکەی رادەست بکەنەوە. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق، کە پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بووە، بووە ئەو کەسەی توانی متمانەی ئەمریکییەکان بەدەست بهێنێت، هەر بۆیە رۆژی ١٩ی ئابی ئەمساڵ، لە بڵاوکراوەیەکی هاوبەشدا، ئەمریکا و عێراق، گێڕانەوەی ئەرشیڤەکەیان راگەیاند، لەگەڵ پاراستنی کۆپییەکی ئەلیکترۆنی لە دامەزراوەی هۆڤەر. بەرپرسێکی ئەمریکی گوتویەتی: \"ئەوە مافی عێراقییەکانە ئەرشیڤەکەیان وەربگرنەوە، چونکە ئەوە بەشێکە لە سەروەریی دەوڵەتەکە و دەبێ خۆیان بەرپرسیاریەتی پاراستنی لە ئەستۆ بگرن و کارێک بکەن، بەڵگەنامەکانی ناو ئەرشیڤەکە خراپ بەکارنەهێنرێن\". ئەرشیڤەکە، وەک بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، بەنهێنی و لەترسی هەوڵی میلیشیا پشتگیریکراوەکانی ئێران و کۆمەڵە دەرچووەکانی دیکەی یاسا، بەوەی رێی لێبگرن، بەنهێنی گواستراوەتەوە عێراق و لە شوێنێکی نهێنی و نەزانراوی بەغدای پایتەخت هەڵگیراوە. پرۆس مۆنتگۆمر، ئەمینداری پێشووی هەڵگیراوە ئەمریکییەکان، دەڵێت: \"عێراق مافی خۆیەتی کولتوورە مێژووییەکەی خۆی وەربگرێتەوە، ئێمە ئێستا لەگەڵ حکومەتی کازمیدا هەست بەدڵنیایی دەکەین لەوەی بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. بەڵام دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتی کازمی لە حکومەت، چی روودەدات؟ ئەوەیان کێشەیەکی گەورەیە\".", "summary": "لەگەڵ کۆتاییهاتنی سەردانی مستەفا کازمی بۆ واشنتن، گەڕانەوەی ئەرشیڤی حیزبی بەعسی عەرەبیی عێراق، لە ئەمریکاوە، بۆ ژێر دەستی حکومەتی وڵات لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/060920205", "category": "iraq", "summary_length": 159, "article_length": 11245, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 5121}, {"article": "موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە سەروبەندی گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ هەینی ٣ - ٩ - ٢٠٢١ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند: \"بەپێی ئەوەی من ئاگاداربم، پارێزگای نەجەفی پیرۆز پێویستی بە هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەیە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ شارەوانیی نەجەف؛ بۆیە داوا لە کارمەندانی سەرایای سەلام دەکەم؛ لەگەڵ ئەوانەی سەر بە بونیانی مەرسووسن لەو پارێزگا خۆشەویستە، هەر کەسە و لە ناوچەی خۆی کار بکات بۆ لابردنی زبڵ و خۆڵ و داروپەردوو بۆئەوەی پارێزگاکە جوانتر بێت\". رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت: \"مەرجە بەو هەڵمەتە کەس بێزار نەکرێت و بە ناڕەوا دەست بۆ سامانی کەسی نەبەن، بەتایبەت کە پارێزگای نەجەف بەرەو سەردانیی چلەی ماتەمینی دەڕوات، چونکە نەجەف رێگەی گەیشتنە بە کەربەلای پیرۆز؛ بۆیە پشت بە خودای مەزن ببەستن و لە دوو سبەی یەکشەممەوە دەستپێبکەن، بەڵام بێ بەرزکردنەوەی هیچ درووشمێک یان ئاڵایەک یان پۆشینی جلی سەربازی و هەر هەڵسوکەوتێکی لەو جۆرە\". سەرایای سەلام گرووپێکی چەکدارییە کە موقتەدا سەدر لە ساڵی ٢٠١٤ و لە گەرمەی کۆنترۆڵکردنی چەند پارێزگایەکی عێراق لە لایەن چەکدارانی داعشەوە پێکیهێنا. ئەوکاتیش سەدر رایگەیاند؛ پێکهێنانی سەرایای سەلام بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و پاراستنی خاکی عێراقە. هاوکات بونیانی مەرسووس پرۆژەیەکی رەوتی سەدرە کە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ راگەیەندرا بۆ دروستکردنی رێکخراوێک بەو ناوە بۆ هۆشیارکردنەوە و هاوکاریکردنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە عێراق.", "summary": "رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند، پارێزگای نەجەف پێویستی بە هەڵمەتێکی پاککردنەوەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/030920215", "category": "iraq", "summary_length": 87, "article_length": 1372, "summary_token_count": 42, "article_token_count": 648}, {"article": "لە کاتێکدا نێوەندە سیاسیی و جەماوەرییەکان باوەڕیانوایە، هێشتا رێگە کراوەیە لە پێش لایەنەکان و حیزبەکان بۆ دووبارە یەکگرتن و بەڕێوەبردنی پرۆسەیەکی سیاسی هاوسەنگ. شرۆڤەکارێکی سیاسیش دەڵێت، \"حکومەتی زۆرینە هەر پێکدەهێنرێت. \" هیشام شەمماع، شرۆڤەکارێکی سیاسی نزیک لە رەوتی سەدرە و گوتی، \"هەر دەگەینە دەرچەیەک و حکومەتێکی زۆرینە پێکدەهێندرێت، لەگەڵ رازیکردنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە چەند وەزارەتێک و چەند پۆستێک لە خوار وەزیر، ئەو کات کێشەکە چارەسەر دەبێت. \" بە گەڕانەوە بۆ بڕیاری دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە شێوازی گەورەترین فراکسیۆن لە رووی ژمارەوە، چاودێرانی دۆخی سیاسی پێیانوایە هەڵێکە بۆ حیزبەکان بۆ هەوڵدان بۆ نەهێشتنی درزی نێوانیان و هەنگاونان بەشێوەیەکی ژیرانە بۆ جێگیرکردنی دۆخەکە بەشێوەیەکی گشتی. موحسین بەهادلی، شرۆڤەکارێکی دیکەی سیاسییە و باسی لەوە کرد، \"ئەو لایەن و حیزبە سیاسییانە ئێمەیان راهێناوە بەوەی لە چارەکی کۆتایی دەجووڵێنەوە، بەدڵنیاییەوە کە پابەندی وادە دەستوورییەکان دەبن دەبینین رێککەوتن لە ساتە کۆتاییەکان بەدیدێت لەنێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی، پارتی، یەکێتی و رەوتی سەدر، دەبێت ئەوان لەسەر یەک مێزی بازنەیی دابنیشن. \" لە چەند ئاستێک هەوڵە سیاسییەکان بەردەوامن بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان لەنێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و رەوتی سەدر، بۆ کۆکردنەوەی ماڵی شیعە و کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوانیان، ئەوەش دوای ئەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوولایەنە سەبارەت بە شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو زیاتر بوون. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی وادەی دەستووری بۆ راگەیاندنی گەورەترین فراکسیۆن لە رووی ژمارەوە، چاوەکانیش دەڕواننە ئەو رێککەوتنانەی کە دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەدیبێن.", "summary": "سەرباری تێپەڕبوونی نزیکەی چوار مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هێشتا ناکۆکیی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بەردەوامە، ئەوەش رێگرە لە پێش گرتنەبەری رێوشوێنەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/040220229", "category": "iraq", "summary_length": 199, "article_length": 1519, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 685}, {"article": "لە ١٠ ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە د. بەرهەم ساڵح بە مەرسومێکی کۆماری بڕیاری لێبووردنی تایبەتی بۆ جەواد و ھاوڕێکانی دەرکرد، ئەو کارەی سەرۆککۆمار کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا زۆربەی لایەنە سیاسییەکان سەرکۆنەی بڕیارەکەیان کرد. محەممەد شیاع سوودانی، ئەمینداری رەوتی رافیدەین دەڵێت: \"پێشکێشکردنی پێشنیازێک لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر کەسێکە بەندکراوە لەسەر بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ئەمە کارەساتێکی زۆر ترسناکە کە رووبەڕووی گەلی عێراق دەبێتەوە، بێگومان پەرلەمان نابێتە سەیرکەر، لەم جۆرە دۆخانە و ھەڵوێستی خۆی دەبێت، بەڵام وەک دەزانی ئێستا ئێمە لە کاتێکداین حکومەت کاربەرێکەرە و سەرۆکایەتییەکان بەشێوەیەکی دەستووری دیارینەکراون\". هەرچەندە گوتەبێژێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو فەرمانە کۆمارییە لەسەر راسپاردەیەک دەرکراوە کە لەلایەن ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران دراوە بە سەرۆکایەتیی کۆمار، بەڵام پرسەکە شەقامی عێراقی ھێناوەتە دەنگ گلەییەکان زیاتر ئاڕاستەی سەرۆککۆمار دەکەن. حوسێن محەممەد، خانەنشینە و دەڵێت: \"بێگومان دەبێت سەرۆککۆمار لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت ئەویش مرۆڤە وەک ئێمە دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت. \" عائید سعێدی، پارێزەرە و دەڵێت: \"سەرۆککۆمار پێچەوانەی سوێندی یاسایی ھەڵسوکەوتی کردووە پێویستە لەسەر داواکاری گشتی بەپێی یاسای ژمارە ٤٩ی ساڵی ٢٠١٧ لە دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵا تۆمار بکات\". هاووڵاتییەکی دیکە کە بە دایکی ئەشواق ناسراوە دەڵێت: \"سەرۆککۆمار بڕیارەکەی دروست نییە، چۆن لێبووردن بۆ کەسێک دەردەکات کە بازرگانی ماددەی ھۆشبەرە، وڵات و گەنجانمان وێران دەکات\". لە ساڵی ٢٠١٨ دا پۆلیسی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، باندێکی تاوانکاریمان دەستگیرکرد کە لە سێ کەس پێکهاتووە و ٥ کیلۆ و ٦٠٠ گرام ماددەی هۆشبەری حەشیشە و ٧ هەزار حەبی هۆشبەر و دەمانچەیەکیان پێبوو، هەروەها یەکێک لە سێ ئەندامەکەی ئەو باندە کوڕی پارێزگاری نەجەفە بەناوی جەواد لوئەی ئەلیاسری. رەخنە و ناڕەزایەتیی لایەنە سیاسییەکان و شەقامی عێراقی لە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار بڕیاری دەرکردنی لێبووردنی تایبەتە بۆ کەسێک کە بازرگانیی ماددەی ھۆشبەرە، ئەمە لەکاتێکدایە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار لەکاتی دەرکردنی ئەم بڕیارە کاربەڕێکەرن.", "summary": "دادگەی کەرخ لە ساڵی ٢٠١٨ بەندکردنی هەتاهەتایی بۆ جەواد یاسر، کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەف و دوو لە ھاوڕێکانی دەرکرد، بەھۆی بازرگانیکردنیان بە ماددەی ھۆشبەر، دوای زیاتر لە چوار ساڵ سەرۆککۆماری عێراق بە مەرسومێکی کۆماری بڕیاری ئازادکردنیانی دا و ئەمڕۆش بڕیارەکەی کشاندەوە و داوای دەستگیرکردنەوەیان دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/280220228", "category": "iraq", "summary_length": 301, "article_length": 1938, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 891}, {"article": "وائیل روکابی، بەرپرس لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، \"ئێستا دوو کەسایەتی بەربژێر کراون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە؛ چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەڵوێستی بەرامبەریان هەیە؛ دەنگدان دەکەوێتە سەر سازانی فراکسیۆنە سیاسییەکان و رێککەوتن، بەڵام بە بۆچوونی خۆم، ئەگەر هاوپەیمانیی نێوان رەوتی سەدر و کورد و سوننەکان وەکو خۆی بمێنێتەوە کە لە یەکەم کۆبوونەوەدا بەڕێز حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا، ئەوا دەتوانرێت بە هەمان شێوە و ژمارە، دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، ئینجا چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەشداربێت یاخود نا\". دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رۆژی ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار. هۆشیار زێباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرهەم ساڵح، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوو لە بەهێزترین بەربژێرەکانن. فازل مەوات لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند، \"ئەم بابەتە بە پلەی یەکەم تایبەتە بە پێکهاتەی کوردی؛ هەردوو پارتە کوردییەکە پێویستە لەسەر سەرۆککۆمار رێکبکەون، ئینجا لە پارتی بێت یاخود یەکێتیی نیشتمانی و دواتر بەربژێرەکەیان پێشکێشی فراکسیۆنەکانی دیکە بکەن؛ خواستێک لای چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەیە کە بە ئاراستەی بەڕێز بەرهەم ساڵحە، بەڵام ئەگەر کورد هەر کەسێک لە هەر کام پارتێک بەربژێر بکات، ئەوا چوارچێوەی هاوئاهەنگی رەزامەند دەبێت\". پارتی کە لێکتێگەیشتنی لەگەڵ سەدرییەکان و سوننەکان هەیە، دڵنیایە لەوەی بەربژێرەکەیان سەرککۆماری داهاتووی عێراقە. بەپێی دەستووری عێراق ٣٠ رۆژ دوای یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێ، دەبێت سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت. سەرۆککۆماری هەڵبژێردراویش لە ماوەی ١٥ رۆژدا بەربژێری گەورەترین بلۆکی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت، ئەویش پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا کابینەکەی پێشکێشی پەرلەمان بکات.", "summary": "وادەی دووەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار هەفتەیەکی ماوە؛ تاوەکو ئێستاش ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئەو پۆستە هەر ماوە؛ هەردوولاش سوورن لەسەر بەربژێرەکانیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/31012022", "category": "iraq", "summary_length": 227, "article_length": 1609, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 740}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ١١ - ١٠ - ٢٠٢١ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دوایین ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی راگەیاند. موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە بە سەرپەرشتییەکی نێودەوڵەتی و عەربی ئەنجامدراوە و لەلایەن ئەوانەوە دانی پێدانراوە. بەڵام رێبەری رەوتی سەدر لە دەستوەردان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نیگەرانە و دەڵێت، \"با بۆ هەمووان روون بێت بەوردی چاودێریی هەموو وردەکارییە نێوخۆییە نایاساییەکان دەکەین و هەروەها دەرەکەییەکانیش کە شکۆی عێراق و سەربەخۆییەکەی دەڕووشێنێت\". تاوەکو ئێستا بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، رەوتی سەدر لە پارێزگای بەغدا ٢٨ کورسی، لە بەسرە ٩ کورسی، لە ناسرییە ٨ کورسی، لە میسان ٧ کورسی، لە نەجەف ٥ کورسی، لە دیوانیە ٥ کورسی، لە واست ٥ کورسی، لە کەربەلا ٤ کورسی و لە موسەنا ٢ کورسی بەدەستهێناوە. پێشتریش ئیبراهیم جابری، بەرپرسی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەدری بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، توانیویانە زیاتر لە ٨٠ کورسیی پەرلەمان ببەنەوە و ئەوان لە ئێستاوە بوونە گەورەترین فراکسیۆنی خوولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. ئەندامێکی رەوتی حیکمەش بە رووداوی راگەیاند، هاوپەیمانیی قوە دەولە کە لە نەسر و رەوتی حیکمە پێکهاتووە، تاوەکو ئێستا ١٠ کورسییان بەدەستهێناوە و چاوەڕێی زیاترن. بزووتنەوەی ئیمتیدادیش کە بە تشرینییەکان ناسراون رکابەری لەسەر بردنەوەی کورسی دەیەم دەکەن، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئیمتداد بە رووداوی راگەیاند، \" ٩ کورسیمان مسۆگەر کردووە و، چاوەڕێی کورسییەکی دیکەش دەکەین لە دیوانییە\". هەروەها سعود مەشهەدانی، گوتەبێژی هاوپەیمانی تەقەدووم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا ٣٩ کورسییان مسۆگەرە و چاوەڕێی زیاترن. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نووری مالیکی بە رووداوی راگەیاند، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا تاوەکو ئێستا ٣٧ کورسییان بەدەستهێناوە.", "summary": "سەرچاوەیەک لە نووسینگەی رەوتی سەدر بە رووداوی راگەیاند، بەبێ دەنگدانی تایبەت تاوەکو ئێستا ژمارەی کورسییەکانیان بە بێ دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە ٧٣ کورسی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/1110202116", "category": "iraq", "summary_length": 153, "article_length": 1661, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 738}, {"article": "ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند \"محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی دووشەممە دەگاتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هاوئاهەنگی دوولایەنە و پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ دەکات\". ئەمە لەکاتێکدایە، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوێنێ رایگەیاندبوو \"رۆژی یەکشەممە ٢٥ ـی نیسانی ٢٠٢١ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی شاندێک سەردانی قەتەر دەکات و سەردانەکەش لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، دواتر وەزیری دەرەوە سەردانی عێراق دەکات و لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە\". هاوکات سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"دوای سەردانەکەی بەغدا، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ٢٧ ـی نیسانی ٢٠٢١ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات\". بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هەریەکە لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش نێوەندگیریی عێراقە لەنێوان ئێران و سعودیە بە ئامانجی دەستپێکردنی گەڕێکی دیکەی دانوستاندن لەنێوان تاران و ریاز لە بەغدا لە ئایندەیەکی نزیکدا، لەکاتێکدا لەم مانگەدا گەڕی یەکەمی دانوستاندنی نێوان هەردوولا بە نهێنی لە بەغدا بەڕێوەچوو.", "summary": "بڕیارە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی دووشەممە بە یاوەریی شاندێک بگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/250420219", "category": "iraq", "summary_length": 161, "article_length": 1348, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 615}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ گوتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە راگەێیندراوێکی لەبارەی هێرش و ئۆپەراسیۆنی چڕنووک - قوفڵ کە رۆژی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستیپێکردووە بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: \"سەرۆکایەتی کۆمار بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەنێو سنووری عێراق لە هەرێمی کوردستان دەکات و بە پێشێلکردنی سەرەوەیی عێراق و هەڕەشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی دەزانێت. \" گوتەبێژەکە هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێت: \"دووبارەبوونەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە نێو سنووری عێراق لە هەرێمی کوردستان و بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق سەرباری بانگەوازەکانی پێشتر بۆ راگرتنیان و گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە و هاوئاهەنگی لەسەریان شتێکی قبوڵنەکراوە. \" لە راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماردا ئاماژە بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراقیش کراوە و تێیدا روونکراوەتەوە: \"لە کاتێکدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە پۆزەتیڤەکان لەگەڵ تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و چارەسەرکردنی دۆسیە ئەمنییەکان لەرێگەی هاوئاهەنگی هاوبەشی پێشوەختە دەکەینەوە، ئەوا ئەو کارە ئەمنییە تاکلایەنانەش لە چارەسەکردنی دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی ئەمنی بە کارێکی ناڕەوا دەزانین و پێویستە رێز لە سەرەوەیی عێراق بگیرێت. \" لە کۆتایی راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق تیشکخراوەتە سەر بڕیاری دەوڵەتی عێراق سەبارەت بە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و تێیدا هاتووە: \"بڕیاری فەرمی دەوڵەتی عێراق و سیاسەتەکانی دەرەوەی جەخت لەسەر رەتکردنەوەی بەردەوامی عێراق دەکاتەوە لەوەی خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێیەکان و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی ئەوانی دیکە و پێشێلکردنی سەرەوەرییەکەی و هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی نێوخۆیی، هەروەها رەتیدەکاتنەوە ببێتە دەرچەیەک بۆ هێرشکردن و هەڕەشە بۆ سەر دراوسێیەکانی. \" راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رۆژێک دوای ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان دێت، کە تێیدا لە چەندین ناوەندی عێراقییەوە ئۆپەراسیۆنەکە رەتکرایەوە. بەرەبەیانی رۆژی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوی چڕنووک - قوفڵ لە باشووری کوردستان دەستپێکرد.", "summary": "گوتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پێویستە رێز لە سەروەرەیی عێراق بگیرێت و راشیدەگەیێنێت دووبارەبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە عێراق \"قبوڵنەکراو\"ە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/19042022", "category": "iraq", "summary_length": 235, "article_length": 1957, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 860}, {"article": "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هەر کەس و لایەنێک پێیوابێت لە سەروو دەوڵەتەوەیە، \"لە وەهمدایە\"، باسی لەوەش کردووە کە عێراق دەبێت خۆی لە ململانێی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەرباز بکات. ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١ ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کران. عید عەماش کەربوولی، گوتەبێژ و ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ١٠ بۆ ١٢ مووشەک لە ناوچەی بەیادر، کە دەکەوێتە نێوان قەزای هیت و ناحیەی بەغدادی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کراون. لای خۆیەوە میدیای فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە، بە ١٠ مووشەک بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کراوەتە ئامانج، کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکای تێدایە. لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەوەی پشڕاستکردەوە کە، ١٠ مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کراون و لایەنە عێراقییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له عێراق. ئەوە یەکەمجار نییە هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر ئەو بنکە سەربازییە، رۆژی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئێران لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، چەند مووشەکێکی گرتە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و شارۆچکەی هەریر. دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٤ مانگ بەسەر ئەو رووداوە، ئەمریکا وێنەی مانگە دەستکردەکانی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی ئەمریکییەکان لە عەین ئەسەد بڵاوکردەوە. لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، چەند مووشەکێک بەر بنکەکە دەکەون. لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ ـەوە و دوای هێرشەکە مووشەکییەکەی ئێران، حکومەتەکانی ئەمریکا و عێراق دەستیان بە دانوستاندن کرد لەبارەی جێگیرکردنی سیستەمی دژە مووشەکی ئەمریکی لە عێراق. بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێسیان راگەیاند، لە ئاداری ٢٠٢٠ سیستەمێکی دژە مووشەکی پاتریۆت بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار گواسترایەوە و لەوێ جێگیرکرا.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارە هێرشە مووشەکییەکەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکان زیان بە پێشکەوتنی عێراق دەگەیێنن، دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکانیش بە \"باش\" دەزانێت بۆ ناوبانگی هێزە ئەمنییەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/030320215", "category": "iraq", "summary_length": 215, "article_length": 1943, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 898}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ لە راگەیێندراوێکدا عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، تێکڕای هەڵاوسان لە مانگی ئاداری رابردوودا بەراورد بە مانگی شوبات بە رێژەی ٠.٨ % زیادیکردووە؛ هاوکات تێکڕای هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی ئاداری رابردوودا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢١ بە رێژەی ٥.٢ % بەرزبووەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بەرزبوونەوەی تێکڕای هەڵاوسان لە مانگی رابردوودا بەهۆی کۆمەڵێک فاکتەر بووە کە نرخی کاڵاکانی زیادکردبووە، لەوانەش خۆراک و خواردنەوە ناکحولییەکان، کە نرخەکەی بە رێژەی ١.٦ % زیادبووە لە ئەنجامی زیادبوونی نرخی رۆنی شل و روونی تووند بە رێژەی ٥.٧ %، سەوزە بە رێژەی ٣.٧ %، ماسی بە رێژەی ٥ %، میوە ٣.٧ %، گۆشت ١.٩ % و نان و دانەوێڵە بە رێژەی ١.٥ % زیادیکردووە. ئەبدولزەهرە هینداوی دەشڵێت، هەرچی نرخی پۆشاک و پێڵاوە بە رێژەی ١.٩ % زیادیکردوووە، هەروەها نرخی چێشتخانە و هۆتێل و کاڵای خزمەتگوزاری بە رێژەی ١.٥ % زیادیان کردووە.", "summary": "وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری هەڵاوسانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تێکڕای هەڵاوسان لە مانگی ئاداری رابردوو زیادیکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/26042022", "category": "iraq", "summary_length": 119, "article_length": 898, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 423}, {"article": "سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق رایگەیاند، ئەمریکا بەنیازە فڕۆکەخانەیەکی تایبەت بە فڕۆکەی سەربازیی B ٥٢ لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار بکاتەوە. ئەوەش دەبێتە یارمەتیدەر بۆ نیشتنەوە و هەستانی ئەو فڕۆکانەی کە لە کوەیت و لە دوورگەی دیگارسیاوەهەڵدەستن. \" لە ساڵی ٢٠١٩ دا و لە ئاکامی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا شەش فڕۆکەی بۆمبهاوێژی B ٥٢ی لە قەتەر جێگیرکرد. ئەمڕۆ شەش فڕۆکەی دیکەی B ٥٢ رەوانەی دوورگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی کران. تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی B ٥٢: - لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە بەرهەمدەهێنرێت - یەکەمجار لە ١٩٥٢ خرایەکار - توانای هەڵگرتنی ٣٢ هەزار کیلۆگرام لە بۆمب و چەکی هەیە - توانای رۆیشتنی ١٤ هەزار کیلۆمەتری هەیە - درێژیی هەردوو باڵەکەی ٥٦ مەترە - لەشەڕی کەنداو، ئەفغانستان، بۆسنیا، کۆسۆڤۆ و شەڕی داعش بەکارهاتووە هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەرنامەیدایە چەند فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژ و ٢٠٠ سەربازی مارینز بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕەوانەبکات. ئەوەش لەدوای رەوانەکردنی ٧٥٠ سەرباز لە باتالیۆنی ٨٢ی تایبەتی ئەمریکا بۆ بنکەی سەربازیی عەلی سالم لە کوەیت لەدوای هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە لە کۆتایی مانگی رابردوودا. رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکا، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخرێنە باری نائاساییەوە. رۆژنامەکە نووسیوویەتی، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاشکرا رایگەیاندووە، هەر تۆڵەسەندنەوەیەک کە دەکرێت، دەبێت راستەوخۆ بۆ سەر ئەمریکا بێت و هەروەها دەبێت بە ئاشکرا لەلایەن سوپای ئێرانەوە بکرێت، نەک هێزە بە وەکالەتەکان.", "summary": "پێشبینی دەکرا دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەبیانییەکان، ئەمریکا هێزەکانی لە وڵاتەکە بکشێنێتەوە. بەڵام هاوکات بە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران، گۆڕانکارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا نەک تەنیا هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاددەکات، بەڵکو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B ٥٢ دەنێرێتە ناوچەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/070120206", "category": "iraq", "summary_length": 306, "article_length": 1624, "summary_token_count": 144, "article_token_count": 760}, {"article": "بە نیشانشکێن و دواتریش دەستڕێژی گوللەی هەڕەمەکی، چەکدارەکانی داعش حەوت بەشداربووی پرسەکەیان کوشت و یازدەی دیکەشیان بریندارکرد. ماهر مەحموود، کەسوکاری بەشێک لە کوژراوەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"گەیشتنە نزیک ئەو ئۆتۆمبێلەی بەرامبەرمان و دەستیان بە تەقە کرد لێمان، تەقەیەکی زۆریان کرد، دوای ١٠ خولەک فەوجێک فریامان کەوت، چوار بۆ پێنج کەس زیاتر نەبوون، ئەوانەیشی کوژران ئامۆزاکانم بوون. \" بەشێک لە بریندارەکان لەو نەخۆشخانەیە کە لە ڤیدیۆکەدا دیارە چارەسەر دەکرێن و بەشێکی دیکەشیان بەهۆی سەختیی برینەکانیان رەوانەی بەغدا کراون، یەکێک لە بریندارەکان باسی چۆنێتیی هێرشەکە دەکات. نبراس ئەحمەد، یەکێک لە بریندارەکانە و دەڵێت، \"کە لێدرام یەکەم ئۆتۆمبێل بووین تەقەمان لێکرا، دواتر تەقەیان بە هەڕەمەکی لە خێوەت و پرسەکە و خەڵک دەکرد، من بۆ خۆ رزگارکردن بە خێرایی بە ئۆتۆمبێل دەرچووین و هاتینە نەخۆشخانە. \" دوای هێرشەکە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە نزیک شوێنەکە بوون، هەوڵی رووبەڕووبوونەوەیان داوە، بەڵام هەر چوار چەکدارەکە هەڵاتوون و ئۆپەراسیۆن بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە. قاسم گرێدی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی لیوای ٤١ ـی حەشدی شەعبی رایگەیاند، \"هەندێک زانیاری سەرەتایی هەیە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات یەکێک لە ئەندامانی ئەو چەتانە سەرکردەیەکە بەناوی ئەحمەد بڕنەو و ئەو سەرپەرشتیی کردەوەکان دەکات لەم سنوورە، ئێستا هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و گەڕان بەدوای ئەنجامدەرەکان بەردەوامە. پشت بەخوا لە کاژێرەکانی داهاتوو ئەنجامی دەبێ. \" ئەرکی پاراستنی شارۆچکەی یەسرب لە دەستی هێزەکانی سەرایە سەلام و عەسائیب ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلسی فیدراڵیە. شارۆچکەکە ژمارەی دانیشتووانەکەی ٦٢ هەزار کەسن و سەر بە قەزای بەلەدە لە سەلاحەدین.", "summary": "ساتی رووبەڕووبوونەوەی نێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی یەسرب لە ڤیدیۆکەدا دەبینن، کاژێر ٠٩: ٠٠ ـی شەوی هەینی چوار چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر پرسەی کەسێک لە هۆزی عەزاوی لە شارۆچکەی یەسربی پارێزگای سەلاحەدین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/310720214", "category": "iraq", "summary_length": 223, "article_length": 1585, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 728}, {"article": "کەریم ئەبو سۆدە پەرلەمانتاری هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند: \"هۆکاری سووربوونی تەقەددوم بۆ دەستگرتن بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کورد نیازی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی نییە\". ئەبو سۆدە راشیگەیاند، پۆستەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە زۆر گرنگن و هەریەکەیان بایەخی تایبەت بەخۆیان هەیە. بەڵام گرنگە پۆستەکان بکرێتە ئامانجێک بۆ خزمەتی گەلی عێراق و گوتی \"لە دەستووری عێراقدا بەهیچ شێوەیەک دەقێک نییە ئاماژە بەوە بدات پۆستێکی دیاریکراو تایبەت دەبێت بە پێکهاتەی سوننە. ئێمە مەبەستمانە و هیواش دەخوازین لە داهاتوودا کوتلەیەکی نیشتمانیی لە کورد و سوننە و شیعە پێکبێت\". سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی پێکهاتەکان، ئەبو سۆدە گوتی: \"دوای هەڵبژاردنەکان، ژمارەکان بڕیار دەدات، چ پۆستێک پشکی کامە پێکهاتە و لایەن و هاوپەیمانی دەبێت. هەر ئەم ژمارانە دەبێتە خاڵی یەکلاکەرەوەی گۆڕانکارییەکان لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەدا. بەڵام پێکهاتەی سووننە چاوی لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراقە بەهۆی ئەوەی زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان و دراوسێیەکانی عێراق لە پێکهاتەی سوننەن\". ئەمە لە کاتێکدایە، پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا فوئاد حوسێن لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەی دەبات. پێشتر سعود مەشهەدانین پەرلەمانتاری فراکسیۆنی تەقەدوم بە رووداوی گوتبوو \"سیستەمی فرە بازنەیی خزمەتی پێکهاتەی سوننە دەکات و تەنیا لە بەغدا سوننەکان لانیکەم ٢٩ کورسی بەدەست دەهێنن. هەروەها فراکسیۆنی تەقەدوم چاوی لەوەیە سەرۆکایەتیی پێکهاتەی سوننە بکات. وەک نەریتێکی باو لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە، سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ کورد و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بۆ شیعەیە. بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش هیچ ئەلتەرناتیڤێک نییە جگە لە محەممەد حەلبووسی\". بڕیارە رۆژی ١٠ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.", "summary": "پەرلەمانتارێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێکهاتەی سوننە پێیوایە، هیچ ئەلتەرناتیڤێک بۆ محەممەد حەلبووسی نییە و دووبارە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران وەردەگرێتەوە. پێکهاتەی سوننەش چاوی بڕیووەتە پۆستی وەزارەتی دەرەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/170920215", "category": "iraq", "summary_length": 220, "article_length": 1912, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 883}, {"article": "رێگاکە سێ شاری جیاواز دەبڕێت و چیای حەمرین بەسەریدا دەڕوانێت. حەمرین بووەتە حەشارگەی داعش و نوێترین بارەگای هێزەکانی ئەو رێکخراوە، کە لەوێوە پلان بۆ هێرشەکانیان دادەنێن. لە چەند رۆژی رابردوودا، چالاکییەکانی داعش لەسەر ئەو رێگایە و لە نزیک شاری کەرکووک، زیادیکردووە، بەتایبەتیش رێکخراوەکە هەفتەی پێشوو، ئەندامێکی هێزە سەربازییەکانی عێراقیان، لەسەر ئەو رێگەیە رفاند و کوشتیان، دواتر گرتەی ڤیدیۆیی کوشتنەکەیان لە شۆسیال میدیا، بڵاوکردەوە. ماڵپەری ' ئەلحەل ' کە ماڵپەرێکی هەواڵیی عێراقییە، لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەزۆربوونی جموجوڵی هێزەکانی داعش لەسەر ئەو رێگایە و لە چیای حەمرین داوە و دەڵێت، ئەو مەترسییەی چەندین ساڵ بوو لەسەر رێگاکە نەمابوو، ئێستا سەریهەڵداوەتەوە. نوری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکووک، رایگەیاندووە \"رێگەی کەرکووک - بەغدا، چەندین ساڵ بوو ئارام بوو، خەڵک بەئاسایی و ئازادانە هاتووچۆیان بەسەردا دەرکرد، هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نەبوو\". ئەو روونیکردووەتەوە \"دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کە بووە هۆی پاشەکشەی پێشمەرگە لە کەرکووک و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، کردەکانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەر ئەو رێگایە سەریانهەڵداوەتەوە\". ئەو زیاتر گوتویەتی \"پێشمەرگە ئەوکات کۆنترۆڵی گرنگترین ناوچەی رێگاکەی کردبوو، ئەو ناوچەیە لە داقوقەوە درێژدەبێتەوە تا دوزخورماتوو. ئەو ماوەیەی رێگاکە چەندین گوند و ژمارەیەک بەرزایی زۆری دەبڕی، هێزەکانی پێشمەرگە بەتەواوی کۆنترۆڵیان کردبوو و داعش هیچ بوونێکی لەسەر ئەو رێگایە نەبوو\". بەرپرسە کوردەکە زیاتر گوتویەتی: \"راپۆرتێکی وردەکاریمان لەبارەی پلانەکانی داعش و پەرەسەندنی شێوازەکانی شەڕکردنی و بوونی هێزی زۆر لە ژێر دەستیدا، کە توانای گرتنی چەندین ناوچەی هەیە لە داهاتوودا، داوەتە وەزارەتی بەرگریی عێراق\". نوری حەمەعەلی هەروەها دەڵێت: \"دۆخی کەرکووک بەرەو شڵەژانی زیاترە، ئێستا گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شارەکە و هەموو ناوچەکانی دیکەی ناکۆکی لەسەر، بووەتە پێویستییەکی گرنگ، ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئاسایش و تووندوتۆڵکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، لەپێناو رێگریکردن لە مەترسییەکانی داعش\". ئەحمەد ئەنساری، پسپۆری ئاسایش، پێیوایە رێکخراوی داعش، بەرزاییەکانی حەمرینی کردووەتە پایتەختی ستراتیژیی خۆی، بەهۆیەوە بەسەر هەرسێ پارێزگای دیالە، سەڵاحەدین و کەرکووکدا دەڕوانێت. زیاتر دەڵێت \"حەمرین لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە ئازاد نەکرا، پاش ئەوەی کۆنترۆڵی هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراقی لەدەستی داعش راگەیاند، ئەندامانی ئەو رێکخراوە لەو ناوچە ئاڵۆزە جوگرافییەدا مانەوە، ئەوان توانییان تونێل لێبدەن، حەشارگەی قایمیان بۆ خۆیان دروستکرد\". ئەنساری پێیوایە: \"سەرهەڵدانەوەی چالاکییەکانی داعش لە رۆژانی رابردوودا لە شاری کەرکووک، بەتایبەت لەسەر رێگەی ستراتیژی نێوان شارەکە و بەغدا، هەنگاوێکی میدیاییانەیە، لە رێگەیەوە رێکخراوەکە دەیەوێ پێمان بڵێت ئەو بەهێزەوە دەگەڕێتەوە\". ئەو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە \"ئەگەر هانا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە ئاسمانییەکانی نەبرێت، هێزە عێراقییەکان بەتەنیا توانای تێكشکاندنی داعشی نییە لە حەمریندا، هەر بۆیە رێگەی کەرکووک - بەغدا، بەردەوام هەڕەشەی لەسەر دەبێت و ژیانی هەزاران هاموشۆکەری سەر ئەو رێگەیە لە مەترسیدا دەبێت\". سائیر بەیاتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی هۆزە عەرەبەکانی شارۆچکەی دوزخورماتو دەڵێت: \"هەرچەندە شارۆچکەی سلێمان بەگی سەر بە دوزخورماتوو ئازادکراوە و گوندەکانی دەوروبەریشی ماوەی چەندین ساڵە ئازادن، بەڵام میلیشیا پشتگیریکراوەکانی ئێران رێگەنادەن ماڵباتە ئاوارەکان، بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان\". ئەو زیاتر گوتویەتی: \"ئەو میلیشیایانە، ماوەیەکی بەرچاوە دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی دانیشتوواندا گرتووە و کێڵگە و زەوییەکانیان داگیرکردوون، ئێستا ناوچەکە بووەتە ناوچەیەکی چۆڵ لە دانیشتووان، ئەوەش ئاسانکاریی بۆ رێکخراوە تووندڕەوەکان کردووە بۆ ئەوەی لەو ناوچەیە چالاک بن\". ئەو سەرنجیداوە \"بوونی خەڵکی ناوچەکە لە شوێنی ژیانی خۆیان، پێشتر رێگری لە بوونی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کردبوو، هەروەها هەڵسوڕانیانی لە ناوچەکەدا زەحمەت کردبوو، لەبەرئەوەی زۆرینەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە خۆیان چەکداربوون و ئامادەبوون بەرگری لە ناوچەکەیان بکەن و هاموشۆکەرانی سەر رێگاکەش بپارێزن، بەڵام ئێستا ئەو گوندانەی لەسەر رێگای نێوان بەغدا - کەرکووکن، چۆڵە و ئەوەش رێگەیداوە بەو رێکخراوە لەو ناوەدا چالاکی بکات\". عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، داوای کردەیەکی سەربازیی خێرا دەکات، بەهاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ راوەدوونانی شانەکانی داعش لە ناوچەکانی حەمرین و عوزێم و گوندەکانی سەر رێگەی کەرکووک - بەغدا. روونیکردووەتەوە: \"بوونی داعش و بەردەوامبوونی لە حەمرین، مانای بەردەوامبوونی ترسە لەوەی ئەو رێکخراوە، پرۆسەی گەورە لە پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەدین و کەرکووک بکات. ئەوەش ببێتە هۆکاری ئاوارەبوونی هەزاران هاونیشتمانی لە گوند و ناوچەکانی خۆیان، بەهۆی ترس لە داعش\". عەزاوی درێژەی بە قسەکانیداوە \"پێویستە حکومەتی مستەفا کازمی، پرۆسەیەکی سەربازی لە ناوچەکەدا بکات، کە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە سەرپەرشتی بکرێ، ئەمەش بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەتایبەت لە ئاسمانەوە، لەبەرئەوەی ناوچەکە لە رووی جوگرافییەوە سەختە و پێویستی بە پشتگیری ئاسمانی هەیە، لەپێناو لێدانی پێگەکانی داعش و رێگەخۆشکردن بۆ هێزە زەوینییەکان بەچوونە پێشەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانە بە تەواوەتی\".", "summary": "ئەو رێگایەی شاری کەرکووک بە بەغدای پایتەختی عێراقەوە دەبەستێتەوە، لە ساڵانی رابردوودا، بەرێگەی ' مەرگ ' ناونراوە، ئەمەش بێگومان بەهۆی زۆریی ژمارەی ئەو هێرشانەی رێکخراوی داعش، لە دژی هامووشۆکەرانی سەر ئەو رێگایە دەیکرد، بەتایبەت هێزە سەربازییەکانی عێراق و ئۆتۆمبێلی دامەزراوەکانی دەوڵەت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/021020202", "category": "iraq", "summary_length": 286, "article_length": 4714, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 2101}, {"article": "فەلاح قەیسی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ کاروباری کارگێڕی رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەنیاز نییە تاقیکردنەوەی قۆناخی سێی ناوەندی دوابخات، یاخود هەڵیوەشێنێتەوە، ئەوەشی لەو بارەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسدەکرێت، پڕوپاگەندەیە بەمەبەستی ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم پرۆسەی پەروەردە و تاقیکردنەوەکان. بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکان وادەیەک بۆ تاقیکردنەوەی پۆلی سێی ناوەندی دیاریکراوە، وەزارەتیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە. فازڵ غەروای، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نەوەی سێیەمی پاتەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و هەڕەشە لە ژیانی قوتابیانی زانکۆ دەکات. غەراوی گوتیشی، نەبوونی پێویستییەکانی خۆپارێزی و وەرنەگرتنی ڤاکسین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی ٥٠ پلە، هەموو ئەمانە دەری دەخەن کە دۆخەکە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان گونجاو نین، بۆیە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، ئەوا وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرپرسیارێتیی مرۆیی و یاسایی لە ئەستۆ دەگرن، ئەگەر بێتوو ژیانی قوتابیان بکەوێتە مەترسییەوە. ئەندامەکەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقی داوا دەکات تاقیکردنەوەی زانکۆکان بکرێنە ئەلیکترۆنی. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تاوەکو ئێستا ١ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٢٥ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، ١ ملیۆن و ٢٩٤ هەزار و ٤١١ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا ٩١.٥ % ی تێکڕای تووشبووان، هەروەها ١٠٣ هەزار و ٣٨ تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ٦٤٤ لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، ١٧ هەزار و ٤٧٦ تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزارەتی پەروەردەی عێراق رەتیکردەوە بە نیازبن تاقیکردنەوەی قۆناخی سێی ناوەندی دوابخەن، یاخود هەڵبوەشێننەوە. هاوکات کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراقیش داوا دەکات تاقیکردنەوەی زانکۆکان بکرێتە ئەلیکترۆنی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/10072021", "category": "iraq", "summary_length": 205, "article_length": 1515, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 691}, {"article": "حەمید نایف، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ دەڵێت، \"ئەم بەرهەمانە رەنگدانەوەی راستی کۆمەڵگەى عێراقی و هەڵوەستەکردنە لەسەر ئەو بەرهەمە نێوخۆییانەى لەم پێشەنگەیەن و لە سەرانسەرى عێراق هەن، ئەم بەرهەمانە پێویستیان بە پاراستن و رێگریی لە هاوردەکردنى ئەو جۆرە بەرهەمانەیە، کە تام و بۆنى تایبەتیان هەیە و ئابووریی عێراق لەڕێگەى ئەو رێوشوێنەوە بەهێز دەکات\". کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان لە پێشانگەکەدا ئامادەیی بەرچاویان هەیە، خاوەنەکانیان جەختیان لەوە کردەوە کە ئاماژە هەیە بۆ ئەوەى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق دەیەوێت لە هەفتەى داهاتوودا چارەسەرى کێشەکانى پەیوەندار بە چوونى خۆراک و شتوومەک بکات لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق. سەعدون فارس، خاوەنى سەربڕخانەى مریشکى ئاکرێ باسی لەوە کرد، \"ئێمە وەکو کۆمپانیای ئاکرێ لێرە بەشدارین، کەشێکی زۆر لەبار هەیە بۆ کۆمپانیا کوردییەکان، زیاتر لە ١٠ کۆمپانیای کوردی لێرە بەشدارن، ئێمە گلەییمان هەیە لەوەی کە بەرهەمەکانمان ناگەنە نێوەڕاست و خوارووی عێراق، بەڵام خۆشبەختانە وەزیری کشتوکاڵ هاتە ئێرە و بڕیاریدا کە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوە بکرێت و چارەسەری ئەو گرفتە بکەن. \" موحسین ئەمین، خاوەنی کۆمپانیای کۆساڵ بۆ کشتوکاڵ و پەلەوەریى سنوردار ئاماژەی بەوە کرد، \"ئەمە دووەم ساڵە کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان لەم پێشەنگەیەى بەغدا بەشدار بین، بەر لە نزیکەى سێ ساڵ و پێش ئەوەى بڕیارى رێگریى لە چوونى بەرهەمەکانى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا و شارەکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق دەربچێت، هەفتانە سێ کاروانمان لەو بەرهەمانە دەنارد بۆ بەغدا و لەوێوە بەسەر پارێزگاکانى دیکەدا دابەشدەکران، هاووڵاتییان پێشوازییەکى زۆر لە بەرهەمى نێوخۆیی دەکەن، بەتایبەت بەرهەمەکانى هەرێمى کوردستان، ئەوان دەزانن کەش و ژینگەى هەرێمى کوردستان گونجاوە بۆ بەرهەمى باش و بەکوالێتی، بۆیە بەشێوەیەکى باش پێشوازیى لە بەرهەمەکانمان دەکەن\". هەفتەى کشتوکاڵى بۆ ماوەى حەوت رۆژ سەکۆیەکى تایبەت بۆ بەرهەمهێنەران و هەناردەکارانى خۆراک لەعێراق دەرەخسێنێت تاوەکو بەرهەمەکانیان نمایش بکەن، ئەوە جگە لەوەى پێشانگەکە دەبێتە سەکۆی پیشەوەرانی خۆراک لە چەندین ناوچەى جیهان بۆ دروستکردنى پەیوەندیى لە نێوانیان و گفتوگۆکردن لەبارەى کار و دەرفەتى بازرگانی.", "summary": "زیاتر لە پەنجا کۆمپانیاى نێوخۆیی و نێودەوڵەتى، بەرهەمەکانى خۆیان لە پێشانگەى نێودەوڵەتیى بەغدا نمایشکرد، بەمەبەستى بەشداریکردن لە چالاکییەکانى سێزدەمین هەفتەى کشتوکاڵى، لەژێر دروشمى پاراستن و پاڵپشتی بەرهەمى کشتوکاڵى بۆ هێنانە کایەى ئاسایشى خۆراکى بەردەوام.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/230320223", "category": "iraq", "summary_length": 257, "article_length": 1951, "summary_token_count": 123, "article_token_count": 886}, {"article": "خۆپێشاندەرەکان وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە رووداوەکەی شەوی رابردوو ویستیان بەر بە رێپێوانێکی لایەنگرانی موقتەدا سەدر بگرن. لە پێکدادانەکەی شەوی رابردوودا پێنج کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون، خۆپێشاندانەکان لە دژی بێخزمەتی و خراپیی گوزەرانی خەڵکی ناسرییە بەڕێوەچوو. گرژییەکە کاتێک دروستبوو کە هەزاران کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر رژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار. ئەوە لە کاتێکدایە عێراق لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە نزیک دەبێتەوە. چالاکڤانان رایانگەیاند، لایەنگرانی نزیک لە موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانی حەبووبیی ناسریە هێرشیان کردووەتە سەر چادرەکانی خۆپێشاندەران و گرژی دروستبووە. ئاڵۆزی لە ناسرییە بەردەوامبوو و زۆربەی چادرەکانیش گڕیان تێ بەردرا و سوتێنران. دوای ئەوە، قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا و بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەش لە پۆستەکەی دوور خرایەوە. ناسریە یەکێکە لەو شارانەی لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ وە چەندین جار خۆپێشاندانی تێدا سازکراوە، بەڵام زۆر جاریش گرژی دروستبووە و خەڵکێکی زۆر کوژراون.", "summary": "رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١١/٢٨ سەدان خۆپێشاندەر لە ناسرییە تووڕەییان لە دژی کوشتنی پێنج خۆپێشاندەر لەلایەن چەکدارانی سەر بە رەوتی سەدر دەربڕی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/281120203", "category": "iraq", "summary_length": 133, "article_length": 944, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 425}, {"article": "ئەو ئامارەى رێکخراوى بانکى نێودەوڵەتى لە ٢٣ ى ئایارى ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە، ئەویش لەچوارچێوەى تەرخانکردنى ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ کەرتى خوێندنى سێ پارێزگاى عێراق. پڕۆژەکە بۆ پەرەپێدانى وانەگوتنەوەى مامۆستایانى هەردوو وانەى زمان عەرەبی و بیرکاری و بەهێزکردنى تواناى خوێندنەوەو نووسین و لێکدانى ژمارەیە بۆ قوتابیانى قۆناخى سەرەتایی لەو سێ پارێزگایەى , کە رێکخراوەکە وەک پارێزگا \"پاشکەوتوو و هەژارەکان\" ئاماژەى پێداون، بەبێ ئەوەى ناویان بهێنێت. بەگوێرەى راگەیێندراوەکە سێیەکى قوتابیانى پۆلی سێى سەرەتایی ناتوانن بەشێوەیەکى راست وەڵامى پرسیارێکى تایبەت بە ناوەڕۆکێک بدەنەوە، کە لەگەڵ تەمەنیاندا گونجاوە. بانکى نێودەوڵەتى رایگەیاندووە سەرمایەى مرۆیی عێراق، تەنیا ١٥ % ی تێکڕاى سامانى وڵاتەکە پێکدەهێنن، ئەوەشى بە یەکێک لە نزمترین ئاستەکانى وڵاتانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقا لەقەڵەمداوە.", "summary": "رێکخراوى بانکى نێودەوڵەتى رایگەیاند؛ ٩٠ % ی قوتابیانى قۆناخى سەرەتایی عێراق ئەوەى دەیخوێننەوە لێى تێناگەن. ٤١ % ى قوتابیانى پۆلی سێى سەرەتاییش ناتوانن ئەنجامى لێکدانێکى ژمارەیی بەشێوەیەکى دروست بدۆزنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/240520221", "category": "iraq", "summary_length": 203, "article_length": 786, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 377}, {"article": "ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ - ٠٨ - ٢٠٢١، کازم فەرتووسی، گوتەبێژی کەتائیب سەیدولشوهەدا، کە یەکێکە لە گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"سەروەریی عێراق بۆ هەموو لایەنێک قەدەخەکراوە، جا چ دەرەکی بێت یان نێوخۆیی، هاوکات ناکرێت دەستدرێژی بکرێتە سەری و بێڕێزی بەرامبەر بکرێت\". کازم فەرتووسی دەڵێت: \"حەشدی شەعبی قبووڵ ناکات خوێنی چەکدارەکانی بە فیڕۆ بڕوات، لەگەڵ دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانەی تورکیا، ئەوا حەتمەن وەڵامدانەوەمان دەبێت و ئەو بڕیارەش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و پێویست بە مۆڵەتیش ناکات، لەگەڵ ئەوەش لەسەر حکومەت پێویستە قبووڵی بکات ئەگەر بێت و دۆخەکە ئاسایی نەکاتەوە و مافی شەهیدەکانمان وەرنەگرێتەوە\". بە گوتەی فەرتووسی \"دەستدرێژییەکانی تورکیا بە بیانووی راوەدوونانی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان چەند جارێکە بۆ سەر قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دووبارە دەبێتەوە، کە ناکرێت بەو پاساوە چ هێز بهێننە ناو خاکی عێراق و چ پێشێلی سەروەری خاکی عێراق بکەن\". گوتەبێژی کەتائیب سەیدولشوهەدا دەشڵێت: \"حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش کەمتەرخەمن و بە بیانووی وەهمیەوە رێگە بە چوونی حەشدی شەعبی بۆ نێو شنگال نادەن، ئەمەش ئەوە نیشان دەددات کە ویستێکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و حکومەتی تورکیا هەیە بۆ ئەوەی رێگە بە حکومەتی تورکیا بدات ئەو ناوچانە بکەنە ئامانج\". فەرتووسی ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئەوان ئامادەن بۆ ئەوەی \"بەرگری لە سنووری عێراق و سەروەرییەکەی بکەین و لەسەر حکومەتی عێراقیش پێویستە بە شێوەیەک مامەڵە بکات پێش ئەوەی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت\". رۆژی دووشەممەی رابردوو دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی فەرماندەی فەوجی ٨٠ی حەشدی بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە لە قەزای شنگال راگەیاند. وەک لە راگەیێندراوەکەی دەستەی حەشدی شەعبیدا هاتووە: \"سەعید حەسەن سەعید، فەرماندەی فەوجی ٨٠ی هێزەکانی ئێزدی بۆ پاراستنی چیای شنگال لە حەشدی شەعبی، لە رێگەی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە لە نێو قەزای شنگال شەهید کرا\". رۆژی ١٦ - ٠٨ - ٢٠٢١ فڕۆکەکانی تورکیا لە بۆردوومانێکدا لە شنگال ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون. تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند لە بۆردوومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراوەتە ئامانج، \"شەش کەس لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بوون و چواریان بریندار بوون و دووانیان گیانیان لەدەستداوە. یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە فەرماندەیەکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال - یەبەشە، بووە. \" یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەبەشە لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی فەرماندەکەی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە شنگال پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاند، فەرماندەکەیان ناوی سەعید حەسەن - ە و گەریلایەکیش بەناوی عیسا خودێدا کە برازای سەعیدە کوژراوە.", "summary": "گوتەبێژی کەتائیب سەیدولشوهەدا رایدەگەیێنێت لە بەرامبەر رژانی خوێنی چەکدارەکانیان لە هێرشی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر شنگال بێدەنگ نابن، ئاماژە بەوەش دەدات وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو هێرشانە حەتمی دەبێت و دەشڵێت \"بڕیارەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/190820211", "category": "iraq", "summary_length": 236, "article_length": 2514, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 1164}, {"article": "نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی چوارشەممە ١٦ - ٠٦ - ٢٠٢١ راگەیێندراوێکی سەبارەت بە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ پارێزگای سەلاحەدین بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو سەردانەیدا سەردانی شوێنی کۆمەڵکوژیی خوێندکارانی سەربازگەی سپایکەری لە پارێزگاکە کرد و رایگەیاند، \"شوێنی تاوانی سپایکەر دەکەینە مۆزەخانەی بیرەوەرییەکان بۆ زیندوو هێشتنەوەی قوربانیدانی عێراقییەکان، چونکە ئەو شوێنە قێزەونترین تاوانی تێدا ئەنجامدرا؛ خوێنی ئەو بێتاوانانەشی کە لەوێ رژا ناخی عێراقییەکانی لە هەموو پێکهاتەکان هەژاند؛ دەبێت لە رابردووەوە فێربین بۆئەوەی خۆمان لە نەهامەتی و کۆمەڵکوژیی لەو جۆرە بەدووربگرین؛ هەروەها گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن و سیاسەتە هەڵەکان هۆکاری ئەو نەهامەتییانەن\". دواتر سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی شاری سامەڕای کرد و وێستگەی بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبای بە هەڵمی کردەوە، کە یەکەم قۆناخی تەواو بووە، بڕیاریشە ١٢٦٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت و کارەبا بۆ بەشێکی بەغدا و پارێزگای سەلاحەدین دابینبکات. سەبارەت بە وێستگەکە، کازمی رایگەیاند \"وێستگەی سامەڕا ١٤٠٠ هەلی کار بۆ هاووڵاتییان و کەسانی خاوەن ئەزموون دابیندەکات؛ پێش چەند رۆژێکیش وێستگەی کارەبای ناسریەمان کردەوە و پرۆژەی وێستگەی دیکەش لە باشوور و ناوەڕاست و باکووری عێراق هەن کە دەیانکەینەوە؛ هاوکات کاری لەپێشینەمان پاڵپشتیکردنی ناوچە رزگارکراوەکانە، لەوانەش چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبا کە زیانیان پێگەیشتووە\". سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر لە سامەڕا ئاماژەی بەوە دا \"شەڕی ئاوەدانکردنەوە و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری، بواری راستەقینەی سەلماندنی کارکردنە. ئێمە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچین و کەسانێک هەن لە ئەنجامەکەی دەترسن، هەوڵدەدەن بێهیوایی لەنێو هاووڵاتییاندا بڵاوبکەنەوە بۆئەوەی هانیان بدەن لە هەڵبژاردن بەشدارنەبن. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەممان، بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بە ئارامی و دانایی و هێمنی وەڵامی ئەو دەنگە نەرێنییانە دەدەینەوە کە چاکەیان بۆ عێراق ناوێت و دەخوازن بێهیوایی بڵاوبکەنەوە و گومان و ئاستەنگ بۆ هەر دەستکەوتێکی حکومەت دروستبکەن\". لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ سەدان خوێندکاری کۆلێژی سەربازیی سەربازگەی سپایکەر لە پارێزگای سەلاحەدین کە بەشی زۆریان شیعە بوون، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکران و بە کۆمەڵ کوژران، زەقترین بەڵگەی ئەو کۆمەڵکوژییە ئەو ڤیدیۆیانەن کە داعش لەدوای رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردنەوە. بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، \"لە هەڵبژاردنی پێشوەخت نزیک دەبینەوە و کەسانێک لە ئەنجامەکەی دەترسن، هەربۆیە هەوڵدەدەن بێهیوایی لەنێو هاووڵاتییاندا بڵاوبکەنەوە، بۆئەوەی لە هەڵبژاردن بەشداری نەکەن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/160620215", "category": "iraq", "summary_length": 192, "article_length": 2231, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 1027}, {"article": "موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ - ١١ - ٢٠٢١ گوتارێکی پێشکێشکرد و گوتی، \"ئەو لایەنانەی خواستیان هەیە لەگەڵ ئێمە حکومەت پێکبهێنن، دەبێت گەندەڵکارەکانیان رادەستی دادگە بکەن؛ حەشدی شەعبی لە کەسە سەرەڕۆکان و ناڕێکخراوەکان پاکبکەنەوە، گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکان بە ئاگاداریی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رادەستی حەشدی شەعبی بکەن، پەیوەندییە دەرەکییەکانیان کۆتایی پێبهێنن و نەبنە پاشکۆی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و رۆڵەی عێراق لە شەڕە دەرەکییەکان بەدووربگرن\". رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارانەی گرووپە چەکدارەکان لە موسڵ دەیکەن دەبێت بە زووترین کات سنوورێکیان بۆ دابنرێت و کۆتاییان پێبهێندرێت. دەقی گوتارەکەی موقتەدا سەدر: بەناوی خودای بەخشندەی و میهرەبان پەیامم بۆ ئەو لایەنە سیاسییانەی پێیانوایە لەم هەڵبژاردنەدا دۆڕاون؛ ئەو هەڵبژاردنەی هەموو جیهان شایەتی بۆ پاكی و بێگەردیی دەدات. یەكەم: نابێت دۆڕاندنتان لەم هەڵبژاردنەدا ببێتە پێشینەیەك بۆ كۆتاییهێنان و تێكدانی پرۆسە دیموكراسییەكەی ئێستا و داهاتووی عێراقی خۆشەویستمان. دووەم: بە خۆتاندا بچنەوە بۆئەوەی لە داهاتوودا گەل متمانەتان پێ بكاتەوە. بەو کارەی ئێستا دەیكەن مێژووتان لەدەستدەدەن؛ ئەو کارەتان دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵك زیاتر لە ئێوە توڕە ببێت. سێیەم: ئەگەر ویستتان بەشداری لە پێكهێنانی حكومەت بكەن، دەبێت ئەم خاڵانە رەچاو بكەن: یەكەم: لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو ئەندامانەتان بكەن كە گومانی گەندەڵییان لەسەرە و رادەستی دادگایەكی خاوێنیان بكەن بۆ ئاشكراكردنی دەستبەجێی راستییەكان. دووەم: پاككردنەوەی حەشدی شەعبیی موجاهید لە کارمەندی ناڕێكخراو؛ نابێت ناوی حەشد تێكەڵی سیاسەت بكرێت. سێیەم: پچڕاندنی تەواوی پەیوەندییەكان لەگەڵ دەرەوە، بۆئەوەی شكۆ و سەربەخۆیی عێراق پارێزراو بێت، پەیوەندییەكان تەنیا لە رێگەی كەناڵە فەرمی و دیپلۆماسییەكانەوە دەكرێن؛ نابێت دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دراوسێ بكرێت؛ نابێت رۆڵەی عێراق تێكەڵی شەڕی نەخوازراوی دەرەكی بكرێت كە هیچ سوودێكی نییە. چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گرووپە چەكدارەكان بەتەواوی و رادەستكردنی چەكەكانیان لە قۆناخی یەکەمدا بە حەشدی شەعبی لە رێگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە. پێنجەم: باش بزانن، بەهێزبوونی مەزهەب لە رێگەی سەپاندنی هێز و ناكۆكیی مەزهەبییەوە ناكرێت. ئەوەی بە ناوی جیهاد لە موسڵی زامدار دەكرێت، دەبێت بە زووترین كات سنوورێكی بۆ دابنرێت و بووەستێندرێت. من یەكەم كەس بووم کە ئەم بنەمایەم جێبەجێ كرد، هەربۆیە لەسەر ئەم ئاراستەیە بەردەوام دەبم. ئەگەر ئەم خاڵانەتان پەسندكردن، ئەو کاتە دەبینە هاوبەش لە پرۆژەی چاكسازیدا كە لە چەند ساڵی رابردوودا مەرجەعییەت و گەل داوایان كردووە. بەبێ تووندوتیژی و بە ئاشتی و تەبایی و بە پاڵپشتیی تەواوی جەماوەر، پێكەوە نیشتمان بونیاد دەنێین و پێكەوە بەرەو چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە هەنگاو دەنێین. منیش تەنیا ئامۆژگاریكارێكی ئێوەم؛ دووژمنتان نیم. عێراق ئەمانەتێكە لە گەردنی هەمووان.", "summary": "رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنە شیعەکانی دیکەی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردن کرد و پێی راگەیاندن، ئەگەر نیازیان هەیە بەشداری لە حکومەت بکەن، نابێت دەست ببەن بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسی و ئەنجامی هەڵبژاردن کە \"هەموو جیهان شایەتی بۆ پاک و بێگەردیی دەدات\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/181120211", "category": "iraq", "summary_length": 261, "article_length": 2583, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 1197}, {"article": "فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق، لەو بارەوە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"تەنیا لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، دادگە بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی، ٨ فەرمانی دەستگیرکردن و ٥٠ فەرمانی بانگهێشتکردنی دەرکردووە بۆ وەزیرێکی پێشووتر، دوو پەرلەمانتاری ئێستا و پێشوو، بریکارێکی پێشووی وەزارەتێک، دوو پارێزگاری ئێستا و پێشوو، دوو قایمقام و ٢٥ بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا و پێشوو، بەشێکی ئەو فەرمانانەش تایبەتن بە دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی ٢٢ ئەندامی ئەنجوومەنەکانی پارێزگاکان\". دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکراشیکرد: \" ١٤ لەو کەسانەی کە فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنیان بۆ دەرچووە بە کەفالەت ئازادکراون، بەڵام ٧ دیکەیان هەڵاتوون، یەکێکیشیان دوای لێکۆڵینەوەدا ئازادکراوە، یەکێکی دیکەشیان رەوانەی دادگە کراوە و کەسێکی دیکەیان بڕیاری لێبووردن گرتوویەتییەوە\". ئەم ئامارە لە کاتێکدایە، دەستەی دەستپاکیی عێراق ساڵی رابردوو لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاندبوو، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٨٢ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ چەندین وەزیر و پلەدار، هاوکات ٦٢٤ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ چەندین بەڕێوەبەری گشتی و خاوەن پلەی تایبەت دەرکران. چڕبوونی هەوڵەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق هاوکاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەورە تۆمەتباران بە تێوەگلان لە گەندەڵی، کە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە فەریق روکن فازڵ ئەبو رەغیف، سەرپەرشتی دەکات، ئەو لیژنەیەی کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەکەیدا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی پێکیهێنا. دوایین چالاکیی لیژنەکەش دەستگیرکردنی جەمال کەربوولی، سەرۆکی حیزبی حەل و سیاسەتڤان و پیاوی کاری عێراقی بوو، کە لە ١٨ ـی نیسانی ٢٠٢١ دا لە بەغدا بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا دەستگیرکرا، دوای ئەوەی بەدرێژایی ساڵانی نێوان ٢٠٠٨ تاوەکو ٢٠٢١ یەکێک بوو لە دیارترین سیاسەتڤانانی سوننە و لە وەزارەتەکانی کابینەکانی حکومەتی عێراقدا پشکی هەبوو، ئەوە جیا لەوەی حیزبەکەی خاوەنی ١٣ کورسی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراقە. لەو بارەوە سابت محەممەد سەعید، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"کاری لیژنەکەی ئێمە چاودێرییە و فایلەکانی گەندەڵی رەوانەی دەستەی دەستپاکی دەکەین، تاوەکو ئێستاش چەندین کەسی تێوەگلاو لە گەندەڵی بەهۆی ئەو فایلانە دەستگیرکراون، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا هەڵمەتێک دەستپێدەکات بۆ دەستگیرکردنی چەندین کەسایەتی، ئەوەش بە فەرمانی دادگە دەکرێت بۆ لابردنی پارێزبەندی لەسەر هەشت ئەندامی تۆمەتباری پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ دوو بەڕێوەبەری گشتی و چەند کەسێکی خاوەن پلە تایبەت\". لەوەتەی دەستبەکاربوونییەوە لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٠ دا تاوەکو ئێستا کابینەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین بەرپرسی باڵا و سیاسەتڤانی دیاری تۆمەتبار بە گەندەڵی لە عێراق دەستگیر کردووە، کە دیارترینیان بەها عەلا جۆرانییە، پیاوی کار، لەگەڵ ئەحمەد ساعدی، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی دەستەی خانەنشینی لە عێراق، کە بە ٦ ساڵ زیندانی و پێبژاردنی ١٠ ملیۆن دینار سزادرا، هەروەها بەها عەبدولحوسێن، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کیکارد لە عێراق، کە بە ٤ ساڵ زیندانی و پێبژاردنی ١٠ ملیۆن دینار سزادرا.", "summary": "دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، تەنیا لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢١ دا دادگە ٥٨ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی بۆ وەزیرێکی پێشووتر و دوو پەرلەمانتار و چەندین بەرپرسی پلە باڵای ئێستا و پێشووی تۆمەتبار بە تێوەگلان لە گەندەڵی دەرکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/21042021", "category": "iraq", "summary_length": 236, "article_length": 2804, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 1252}, {"article": "شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بۆ حەجی ئەمساڵ، عێراق ١٥ هەزار ٢٥٢ کەس هەیە، لە هەرێمی کوردستانیش ٢ هەزار و ١٢٠ ە، ئەمساڵ رێژەی ئەوانەی دەچنە حەج دابەزیوە و کەمتر لە ٤٣ % بۆ هەر وڵاتێک و عێراق دانراوە\". بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، \"ئێمە ساڵانی رابردوو ١٠٠ بەشمان بۆ کەسوکاری شەهیدان دادەنا، بەهەمان شێوە ئەمساڵیش رەچاوی کەمبوونەوەی رێژەکەمان نەکردووە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، لەبەر پیرۆزی و پێگەی کەسوکاری شەهیدان بەشەکەیان هەروەک خۆیان ماوەتەوە دابەشکراوە بەسەر هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان\". شێخ نیاز نەقشبەندی، دەڵێت، \"بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی شەهیدانمان ئاگادارکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ناوی ئەو کەسانەی بۆ بنێرن کە کەسوکاری شەهیدانن و دەیانەوێت حەج بکەن. داوامان کردووە هەر وەزارەتی شەهیدان خۆیان چ میکانیزمێکیان بەلاوە باشە ناوەکان دیاری بکەن و بۆیان بنێرن، لەسەر ئەو بنەمایە کار لەسەر ناوەکان دەکەن، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رێژەی دانیشتووان دابەشی سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان کراوە\". مالیک سەڕاج، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگەی شەهیدان و قوربانییانی تیرۆر لە عێراق راگەیاند، \"هەزار و ٨٠٠ کورسیی حەجی ئەمساڵ بۆ ئەوکەسانە تەرخان دەکرێت، کە یاسای شەهیدان و قوربانییانی تیرۆر دەیانگرێتەوە\". بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای شەهیدان و قوربانییانی تیرۆر زیاتر روونیکردەوە، \"ناوەکان بە تیروپشک دیاری دەکرێن و بەسەر پارێزگاکان دابەش دەبن، جگە لە هەرێمی کوردستان. تیروپشک لەنێوان سێ چین دەکرێن، شەهیدانی دەستی رژێمی پێشوو، شەهیدی کردەوە تیرۆریستییەکان و شەهیدانی حەشدی شەعبی، کە بۆ هەریەک لەمانە ٦٠٠ کورسی تەرخانکراوە، هەروەها هەر پارێزگایەک ژمارەیەکی گونجاو و بەپێی ژمارەی پێشکێشکارانی بۆ تەرخان دەکرێت\".", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان ١٠٠ هەلی حەجکردن بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخانکراوە. هاوکات لە عێراقیش هەزار و ٨٠٠ هەل بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخانکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220520226", "category": "iraq", "summary_length": 197, "article_length": 1623, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 729}, {"article": "ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٤ ـی ئایاری ٢٠٢٢، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا چەکدارێکیان بەناوی ' هادی ساڵح یوسف ئەسەدی ' کوژراوە. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش چەکدارانی داعش \"سوودیان لە خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارین وەرگرتووە\" و لە ناوچەی حەزەر لە باشووری نەینەوا هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی لیوای ٤٤ حەشدی شەعبی و لە ئەنجامدا چەکدارێکیان بەناوی ' محەممەد عەبودی ' کە چەکداری لیوای ٤٤ حەشدی شەعبی بووە، کوژراوە و دووی دیکەش برینداربوون. بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکەدا لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک هێرشێکیان ئەنجامدا و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. کوژراوەکان کوڕ و باوکێک و سێ پۆلیس بوون. هێرشەکە لە گوندی سامی عاسی لە سنووری بەشیر ئەنجامدرا. باوک و کوڕە کوژراوەکە بۆ درووێنە چووبوونە ئەو کێڵگەیە و کەوتنە بۆسەی داعشەوە؛ سێ پۆلیسەکەش چوون بەهانایانەوە و ئەوانیش کوژران. حەشدی شەعبی ئەرکی پاراستنی ئەو سنوورەی لە ئەستۆدایە و کەمبوونەوە ئاستی بینین بەهۆی خۆڵبارینەوە بە هۆکاری رووداوەکە دەزانن. عەمار تازەلی، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای ١٦ ـی حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"تاوەکو هێزەکانمان گەیشتن، ئەوەی پێیان کرابوو کردبوویان؛ یەکێکیان بە قەناس لەنێو دەڕاسەکەدا کوژرا بوو و کوڕەکەشی لەسەر رێگەیەک کوژرا بوو. ئەو سەربازانەش کە بۆ هاوکاری هاتبوون ئەوانیش کوژرا بوون و سێ کەسیش رزگارکران. ئەگەر حەشد نەبوایە، زیانەکان زیاتر دەبوون. \" گوندی سامی عاسی بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری کەرکووک، دوای رووداوەکە هێزێکی زۆری سەربازی بۆ گەڕان بەدوای چەکدارەکانی داعش لە سنوورەکە ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان ئەنجامدا.", "summary": "دەستەی حەشدی شەعبی، کوژرانی دوو چەکداری حەشدی لە پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا راگەیاند و دوو چەکداری دیکەشی برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/240520227", "category": "iraq", "summary_length": 119, "article_length": 1512, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 691}, {"article": "جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ - ١٠ - ٢٠٢٠ دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق روونیکردەوە، دوای گفتوگۆ و دانووستاندن لەگەڵ لایەنی تورکی بڕیادراوە هەفتانە هەر لایەک حەوت گەشتی ئاسمانی دەبێت، واتە هەفتانە لایەنی عێراق حەوت گەشت و لایەنی تورکیش حەوت گەشتی دەبێت و گەشتەکان فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرنەوە. پێشتر ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بە رایگەیاند بوو کە ئێواره‌ى رۆژی ١ - ١٠ - ٢٠٢٠، له‌ڕێگه‌ى ده‌سەڵاتی فڕۆكه‌وانیی مەدەنی عێراقه‌وه ئاگادار كراونەتەوە كه به فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی توركیا داواى له ده‌سته‌ى هێڵه ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كانى توركیا كردووه، گه‌شته‌كانى به گشتى له‌گه‌ڵ عێراق رابگرێت. شەوی هەینی ٢٥ - ٠٩ - ٢٠٢٠ ئەیلوول دوای چەندین مانگ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، گەشتەکان لەنێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و تورکیا دەستیان پێکردەوە. پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی ئادارەوە گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق راگیرابوون.", "summary": "دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکاتەوە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/15102020", "category": "iraq", "summary_length": 155, "article_length": 1108, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 506}, {"article": "سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە گفتوگۆی رۆژانەی تۆڕی میدیایی رووداو، کە رۆژان ئەبوبەکر پێشکەشی دەکات، لەبارەی پرسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی، رایگەیاند: \"رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی ئاستەکانی گەندەڵی کردووە بە سێ بەشەوە، ئاستێکیان وەکو دیاردە دەردەکەوێت، ئاستی دووەم کە قورسترە ئەویش وەکو رێکخراو دەردەکەوێت، ئاستی سێیەم ئەویش وەکو سیستەم دەردەکەوێت، کە هەموو حکومەت و سەرجەم دامودەزگاکانی تێوەدەگلێت، بە بڕوای من بەداخەوە هەرێمی کوردستان لە ئاستی سێیەمدایە، گەندەڵی بەشێوەیەکە کە هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی گرتووەتەوە\". هەر لە بەرنامەکەدا موسا فەرەج، سەرۆکی پێشووتری دەستەی دەستپاکیی عێراق لەبارەی سەرچاوەکانی گەندەڵی لە عێراق رایگەیاند، \"گەندەڵی لە دوو بەش پێکهاتووە: دزیکردن و شکستی حکومەت. قەبارەی گەندەڵیی عێراق بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان و راپۆرتێکی ئەحمەد چەلەبی، سەرۆکی پێشووتری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ٣١٢ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی وڵاتەکە، دواتر حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دوای لێکۆڵینەوە رایگەیاند، گەندەڵی لە نێو بانکی ناوەندی نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلار\". بە گوتەی سەرچنار ئەحمەد، کابینەی نۆیەم لە سەرەتای کارەکانی بە درووشمی چاکسازی هاتە پێشەوە و ستراتیژێکی بۆ ئەو مەبەستە دانا، \"ئێمەش لە ساڵی ٢٠٢٠ یاسای چاکسازیمان دەرکرد بە ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠، بەپێی ئەو یاسایە دەبوو مانگانە ١٠٠ ملیار بۆ داهاتی حکومەت بگەڕابووایەوە، بەڵام بەپێی ئەو دوو راپۆرتەی لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هاتووەتە پەرلەمان، لە بری ئەو ١٠٠ ملیارە، دوو ملیار گەڕاوەتەوە. کەواتە ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەو یاسایە زۆر بەهێواشی بەڕێوەدەچێت\". لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم یاسای چاکسازی، سەرچنار ئەحمەد گوتی: \"لە هەرێمی کوردستاندا ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێزمان نییە، بە تایبەتی ئەو حیزبانەی کە بەشدارن لە حکومەتدا و پێکهێنەری حکومەتن، تاوەکو ئێستا ئەو ئیرادە سیاسییە بەهێزە دروست نەبووە بۆ ئەوەی رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە\". ئەندامەکەی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە \"کەمکردنەوەی رۆڵی پەرلەمان\"، یەکێکی دیکە لەو ئاستەنگانەیە و دەڵێت: \"پەرلەمان سێ کاری گرنگی هەیە کە یاسادانان، چاودێری و پرۆژەیاسای بودجەیە، کە بۆ هەشت ساڵ دەچێت یاسای بودجەی نییە، کە یاسای بودجە نەبوو نازانرێت ئەولەویەتی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی چییە و لە چییەوە دەستپێدەکات. بۆیە ئەم رۆڵ پێنەدانەی پەرلەمان و پەراوێزکردنی دەزگا چاودێرییەکان وایکردووە حکومەت هەست نەکات هیچ دەسەڵاتێکی دیکە هەیە کە چاودێری و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکات\". لەبارەی رۆڵی لیژنەکەیان لەناو پەرلەمان، سەرچنار ئەحمەد، پێیوایە لەبەر ئەوەی رۆڵی پەرلەمان وەکو دامەزراوەیەک \"لاوازە، لیژنەیەک لەناو پەرلەمان بێت بێگومان رۆڵەکەی لاوازتر دەبێت، بەڵام ئەگەر بمانەوێت کار لەسەر ئەو خاڵانە بکەین، دەبێت ئەو ئیرادە سیاسییە هەبێت، چونکە کێن ئەوانەی گەندەڵی دەکەن؟ خۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت گەندەڵی ناکات.. دەستەی دەستپکایش نەیتوانییە کارەکانی بە باشی بکات و لەژێر کۆت و بەنددایە\". سەرچنار ئەحمەد، بە پێویستی دەزانێت \"پارە لە دەستی حکومەتدا بێت و لە دەستی حیزبدا نەبێت، دەبێت ئەو بێسەروبەرییەی لە خاڵە سنوورییەکان و گومرگەکان هەیە نەمێنن و پەرلەمانیش لە ئاستی کاری راستەقینەی خۆیدا بێت و رۆڵی چاودێریکردن لێپرسینەوە ببینێت\".", "summary": "ئەندامێکی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز نییە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و پێشیوایە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە بەهێواشی بەڕێوەدەچێت، هەروەها دەشڵێت، \"دەبوو بەپێی یاساکە مانگانە ١٠٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکومەت بگەڕێتەوە، کەچی مانگانە ٢ ملیار دینار دەگەڕێتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/240520213", "category": "iraq", "summary_length": 329, "article_length": 3010, "summary_token_count": 143, "article_token_count": 1355}, {"article": "هێزە ئاسمانییەکانی عێراق کە رۆژی دەنگدانی گشتی بە ژمارەیەک فڕۆکە ئاسمانی عێراق دەپارێزن، دەڵێت، ئەو دەرچوون و فڕینانەیان بۆ دابینکردنی ئارامیی زیاترە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان. لە رۆژی دەنگدانی تایبەت ٨/١٠/٢٠٢١، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێزە ئاسمانییەکان عێراق ٨٩ فڕینییان بە ئاسمانی عێراق لە ١٢ پارێزگا هەبووە ئەوانیش پارێزگاکانی \"بەغدا، بەسرە، ئەنبار، نەجەف، موسەننا، سەلاحەدین، نەینەوا، میسان، زیقار، کەرکووک، قادسییە، دیالە. \" بەپێی راگەیێندراوێکی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق لە سوپای عێراق لە رۆژی دەنگدانی تایبەت زیاتر لە ٨٠ یەکەیان جووڵە پێکردووە و بەمشێوەیە بووە: ١ - فڕۆکەی F ١٦: کۆی گشتی ٣٢ فڕینیان لە ١٠ پارێزگا کردووە، ئەوانیش پارێزگاکانی \"بەغدا، بەسرە، موسەننا، سەلاحەدین، نەینەوا، میسان، زیقار، کەرکووک، قادسییە، دیالە. \" ٢ - فڕۆکەی L - ١٥٩: کۆی گشتی ١٢ فڕینیان هەبووە. ٣ - فڕۆکەی SU ٢٥: هەشت فڕینیان هەبووە. ٤ - فڕۆکەی C ١٣٠ J: بە گشتی دەرچوونیان هەبووە، ژمارەیەک لە هێزەکانیان گواستووەتەوە لەگەڵ گواستنەوەی ژمارەیەک لە سندووقەکانی دەنگدان. ٥ - فڕۆکەی King Air ٣٥٠: سێ دەرچوونیان هەبووە لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەجەف. ٦ - فڕۆکەی Cessna: دوو فڕینیان هەبووە لە نزیک عوزێم و ناحییەی بەلەد. ٧ - فڕۆکەی An - ٣٢: شەش فڕینیان هەبووە و ئەرکیان گواستنەوەی مەوادی لۆجیستی بووە بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. ٨ - فڕۆکەی Cessna: سێ فڕینیان هەبووە و بۆ گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان بووە.", "summary": "هێزی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، رۆژی ١٠ ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ فڕۆکەکانیان لەنێویاندا فڕۆکەی F ١٦ لە ئاستێکی نزم لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق دەفڕن و دەڵێت، \"خەڵک نەترسێت ئەو فڕینانە بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکانە\"، هەروەها رایدەگەیێنێت لە رۆژی دەنگدانی تایبەت حەوت جۆر فڕۆکەیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن تەرخانکردبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/091020215", "category": "iraq", "summary_length": 321, "article_length": 1331, "summary_token_count": 162, "article_token_count": 663}, {"article": "محەمەد روبەیعی، ئەندامی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دۆلار تەنیا لە بودجەی گشتیی عێراق کە هەزار و ١٠٠ ملیار دۆلار زیاتر بووە بەهەدەر دراوە و براوەتە دەرەوەی عێراق، کە بەلای ئێمەوە رێژەی ٢٠ % بۆ ٤٠ % ی کۆی بودجەکانی ساڵی ٢٠٠٣ تاوەکو ٢٠٢١ بەهەدەردراوە و دزراوە\". روبەیعی کە لە رۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەوتی بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوکانی عێراق لە بەغدا کرد، باس لەوەدەکات ئەو کۆنگرەیە عێراقی پابەندکردووە بە دامەزراندنی دەزگای هەواڵگریی دارایی کە کاری گێڕانەوەی پارە دزراوەکانی عێراق و لێکۆڵینەوە دەبێت لەو جوڵە جێ گومانانەی لە بواری دراو و پارە لە عێراقدا هەن، دەبێت زوو ئەم دامەزراوەیە پێکبهێنرێت و پارەکانی عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت. محەمەد روبەیعی، ئەندامی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی، سەبارەت بە گەندەڵی لە پڕۆژەکاندا لە عێراق گوتی: \"نزیکەی هەزار پڕۆژە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە پارەیان بۆ خەرجکراوە و بەهیچ شێوەیەک دیارنین، ئەوە جگە لە شەش هەزار پڕۆژە کە پارەیەکی زۆریان تێدا خەرجکراوە و بەهۆی گەندەڵییەوە راگیراون\". رۆژی ٢٣ی ئایاری ساڵی ٢٠٢١، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، قەبارەی ئەو پارانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە بە گەندەڵی براونەتە دەرەوەی عێراق لە ١٥٠ ملیار دۆلار زیاترە و باسی لەوەکرد رەشنووسی یاسای گێڕانەوەی پارە دزراوەکانی عێراقی بۆ دەرەوەی واژۆکردووە و ناردوویەتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. سەبارەت بە پارە دزراوەکانی عێراق ئەوانەی براونەتە دەرەوەی عێراق چەندین جار بەرپرسانی عێراق ژمارەی جیاوازییان گوتووە کە لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیار دۆلارن.", "summary": "ئەندامێکی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رایدەگەیێنێت زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دۆلار لە بودجەی گشتیی عێراق بە هەدەردراوە و براوەتە دەرەوەی عێراق، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەش عێراق پابەندکراوە بە دامەزراندنی دەزگای هەواڵگریی دارایی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/20092021", "category": "iraq", "summary_length": 245, "article_length": 1542, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 722}, {"article": "ئەو نمایشە سەربازییە لەکاتێکدایە وەک ھێزە عێراقییەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، دەست بە کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و ھەریر لە ھەولێر کراوە. لە عەبدولوەھاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆرم پرسی کە دەگوترێت ئیدی پێویستتان بە ھاوکاریی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نەماوە؟ لە وەڵامدا گوتی \"رووبەڕووبوونەوەی داعش و گرووپە چەکدارەکان پێوستی بە ھاوکاری و هاوئاهەنگیی ھەموو ھێزەکانە. \" ساعدی ئەوەشی گوت کە \"تەنانەت لە شەڕی ئازادکردنیش ھیچ ھێزێکی شەڕکەر لە زەویدا نەبوو جگە لە عێراقییەکان، بەڵام بۆ مەشق و راھێنان و پێداویستیی سەربازی و ھەواڵگریی هەبوون، لەبەرئەوەی شەڕی تیرۆر شەڕێکی جیھانییە پێوست دەکات ھەمووان بەشداریی بکەن. \" گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشد ئەوانەی ناویان لە خۆیان ناوە (فەسائل مقاوەمە) کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بە سیناریۆ و نمایشێکی دیپلۆماسی دەبینن، بۆیە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەیان، بەڵام فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان دەڵێت، تەنیا راوێژکارەکانیان دەمێننەوە و کشانەوەی ھێزی شەڕکەری ئەمریکی دەستیپێکردووە. تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بە رووداوی گوت، \"ھێزەکانی ئەمریکا ھیچ بەشدارییەکیان نابێت وەک ھێزی شەڕکەر، بەڵام راوێژکارەکانیان ئامادەییان دەبێت بۆ کاری راوێژی، مەشق و راھێنان و ھەواڵگری و چەندین کاری دیکە. \" تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ داعش ٢٠٦ پەلامار و ھێرشی ئەنجامداوە کە زۆربەیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بوون، بەھۆیەوە ٨٣٧ کەس بوونەتە قوربانی. دژەتیرۆری عێراق دەڵێت، \"لەگەڵ پێشمەرگە و دژەتیرۆری کوردستان کۆتایی بەو مەترسییانە دەھێنین. \" سەباح نوعمان، گوتەبێژی دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، \"لە کوردستان هاوئاهەنگیی بەردەواممان ھەیە بەتایبەتی لە رووی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆر، لە سلێمانی و ھەولێر کارەکانیان پێکەوە بەرەو زیاتر دەچن. لە داھاتوودا پشتوان بەخوا کاری ھاوبەشمان بەردوام دەبێت، ھەروەھا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن پاش راوێژ و دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی کە پێوستە ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجامبدرێت، بە تایبەتی لەو ناوچانەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی تێدان. \" نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژە بە بوونی ١٠ ھەزار چەکداری شەڕکەری چالاکی داعش لە عێراق و سووریا دەکات، مەترسییەک زیاتر لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە کە بەھۆی بۆشایی ئەمنییەوەیە. هەر لەبارەی نمایشە سەربازییەکە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٥/١٢/٢٠٢١ لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی راهێنانەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: \"هێزێکی تایبەتی دەزگای دژەتیرۆر، ئەمڕۆ شەممە ٢٥ - ١٢ - ٢٠٢١ لە بنکەی ئاسمانیی شەهید محەممەد عەلا راهێنانێکی ئەنجامدا بۆ رزگارکردنی فڕۆکەیەکی رفێندراو، ئەوەش بە ئامانجی نوێکردنەوەی زانیارییەکان و تاقیکردنەوەی پرۆسەی رزگارکردنی فڕۆکەی رفێندراو. \" سەباح نوعمان لەبارەی نمایشەکە گوتی، \"پەیاممان بۆ گەلی عێراق و جیهان ئەوەیە کە دەزگای دژەتیرۆر ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی تیرۆریستی، چونکە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە لە رووی مەشق و پڕچەککردن و پێداویستییە تایبەتەکان کە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی دەزگاکەمان پێویستن؛ ئەمڕۆ راهێنانمان کرد بۆ رزگارکردنی فڕۆکەیەکی بەو جۆرە دانراو کە رفێندراوە و رزگارکردنی بارمتەکان، کە هێزێکی تایبەتی دەزگای دژەتیرۆر ئەنجامیدا؛ هەروەها دەستمان بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت کردووە بۆ پاراستنی بەندەرەکان و رزگارکردنی کەشتییە رفێندراوەکان. \"", "summary": "دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راهێنانێکی تاقیکردنەوەی تواناکانیدا بۆ رزگارکردنی فڕۆکەی مەدەنی رفێندراو، مانۆڕێکی لە بەغدا ئەنجامدا و فڕۆکەیەکی مەدەنی کە وادانرابوو رفێندراوە بە سەرنشینەکانییەوە لە دەستی رفێنەرەکان رزگارکرد. هاوکات نمایشێکی لەبارەی چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە چەکدارانە کرد کە کۆنترۆڵی ناوچەیەک یان گرتنی خەڵک دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/251220211", "category": "iraq", "summary_length": 337, "article_length": 3059, "summary_token_count": 147, "article_token_count": 1413}, {"article": "حەسەن عەزاری، سەرۆکی لیژنەی دانوستاندنکاری فراکسیۆنی سەدر، ئەمڕۆ شەممە ٢٠ - ١١ - ٢٠٢١ لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: \"ئەمڕۆ ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە حەنانە لە نەجەفی پیرۆز کۆبوونەوە، رێنمایی سەیید موقتەدا سەدرمان پێ راگەیاندن، کە بریتی بوو لەوەی کە دەبێ هەمووان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن لەپێناو عێراق و پاراستنی سەروەری و شکۆی؛ کارکردن و هەوڵدان بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتی عێراقی و دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە بۆیان\". هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: \"هاوکات جەختکرایەوە لە یەکڕیزی و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنە براوەکان لە هەموو عێراق کە ویستی نیشتمانییان هەیە بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی هەموو پارێزگایەک؛ هەروەها کۆبوونەوەکە پێشهاتەکانی دۆخی ئێستا و شێوازی کارکردن و مامەڵەکردنی لەگەڵیدا تاووتوێکرد\". بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو؛ رەوتی سەدر ٧٣ کورسی، هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی ٣٧ کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٣ کورسی و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ١٦ کورسیان بەدەستهێناوە؛ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش ٣٣ کورسی بەدەستهێناوە؛ هاوپەیمانیی فەتح کە لە خولی پێشووی پەرلەمان ٤٧ کورسی هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا ١٥ کورسی بردوەتەوە و سەربەخۆکانیش زیاتر لە ٣٥ کورسییان لە ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەدەستهێناوە.", "summary": "ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر ئەمڕۆ شەممە ٢٠ - ١١ - ٢٠٢١ لە شوێنی مانەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە گەڕەکی حەنانە لە شاری نەجەف کۆبوونەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی دانوستاندنکاری فراکسیۆنی سەدر رایگەیاند: \"جەخت دەکەینەوە لەسەر یەکڕیزی و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنە براوەکان لە هەموو عێراق کە ویستی نیشتمانییان هەیە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/201120212", "category": "iraq", "summary_length": 335, "article_length": 1258, "summary_token_count": 152, "article_token_count": 565}, {"article": "سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند \"بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ، پێشوازیی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی کرد و بودجە و ئەو ئاستەنگە ئابوورییانەیان تاوتوێ کرد، کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە\". لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە \"لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی تێپەڕاندنی ئەو پرسانە کرا کە رێگرن لە پەسندکردنی بودجە، بە لەبەرچاوگرتنی پەکنەخستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان، لەگەڵ پەسندکردنی هەموو مافەکانی پارێزگاکان، بەپێی پێویستی و دۆخیان، هاوکات بە لەبەرچاوگرتنی بودجەی سندووقی پترۆدۆلار و دابینکردنی پارەی پێویست بۆ دەزگا ئەمنییەکان، سوپا، حەشدی شەعبی، پۆلیس و پێشمەرگە\". سەرۆککۆماری عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە \"دەبێت ئەو خاڵانە لە بودجەدا لەبەرچاو بگیرێن و تاوتوێ بکرێن، هاوکات پێویستە پرسە سیاسییەکان تێکەڵی بودجە نەکرێن و بگەنە چارەیەک مافی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەموو عێراق مسۆگەر بکات، بە مافی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانەوە\". سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرهەم ساڵح دەڵێت \"گرنگە رێککەوتنی بناخەیی و جیددی لە چوارچێوەی دەستوور بەدیبێت، هاوکات لەگەڵ پرۆسەی چاکسازیی راستەقینە، کە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دۆزینەوەی چارەی یەکجارەکی بۆ نەهامەتی و کێشەکانی هەموو هاووڵاتییان لە عێراق و هەرێمی کوردستان\". لای خۆیەوە، د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"لیژنەی دارایی راپۆرتی پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق ئامادەکردووە، ئەوەشی ماوەتەوە تەنیا پرسی یەکلاییکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە لە بودجەکەدا، چونکە تاوەکو ئێستا فراکسیۆنە شیعەکان سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە ئاخۆ چییان دەوێت؟ بۆیە چاوەڕوانین کۆتا رای خۆیان بە لیژنەکەمان رابگەیێنن\". بەپێی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢١ ـی عێراق، لەپاڵ رۆژانە رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ، لەگەڵ ٥٠ % ـی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراق، دەبێت شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە تاوەکو ٢٠٢٠ یەکلایی بکرێنەوە، ئەوکات حکومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، کە بە رێژەی ١٢.٦٧ % ـی بودجەکەیە و بڕەکەی هێشتا دیارینەکراوە.", "summary": "سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە پرسە سیاسییەکان تێکەڵی بودجە نەکرێن و مافی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەموو عێراقی تێدا مسۆگەر بکرێت، بە مافی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/020220214", "category": "iraq", "summary_length": 191, "article_length": 2158, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 966}, {"article": "شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"دوای ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی شارەزایانی تەقینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و پشکنینی شوێنی تاوانەکە؛ دەرکەوت تەقینەوەکەی شەوی رابردوو خۆکوژێکی تیرۆریست بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو ئەنجامیداوە و بووە هۆی شەهیدبوونی ٣٠ هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکە\". ئەمە لە کاتێکدایە رێکخراوی داعش لە کەناڵەکانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلگرام بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە راگەیاند و ئاشکرای کرد؛ ئەندامێکی رێکخراوەکەمان کە ناوی (ئەبو حەمزەی عێراقییە) بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراو هێرشەکەی بازاڕی وحێلاتی لە ناوچەی سەدر ئەنجامدا. هاوکات سەرچاوە ئەمنی و تەندروستییەکانی حکومەتی عێراق دەڵێن؛ حەوت منداڵ لە نێو کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر هەن؛ بۆیە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان کە بە یونیسێف ناسراوە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"ئەو کارە قێزەونەی پێش جەژنی قوربان بیرهێنانەوەیەکی دڵتەزێنە سەبارەت بەو تووندوتیژییەی کە منداڵان لە عێراق رووبەڕووی دەبنەوە\". هەر دوابەدوای تەقینەوەکە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکان ئەنجامدا و بڕیاریدا ئەو فەرماندەی ئەرکی پاراستنی بازاڕەکەی ناوچەی سەدری لە ئەستۆ بوو، لە ئەرکەکەی دووربخرێتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.", "summary": "شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژییەکەی شەوی رابردوو لە ناوچەی سەدر لە بەغدا گەیشتە ٨٠ کوژراو و بریندار.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/200720214", "category": "iraq", "summary_length": 144, "article_length": 1250, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 564}, {"article": "ئەمڕۆ ١١ ى ئایارى ٢٠٢٢، لە کۆبوونەوەى بەرپرسانى وەزارەتى رۆشنبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوارى عێراق لە بەغدا، بڕیارى گرتنەبەرى چەند رێوشوێنێک درا بۆ رووبەڕبوونەوەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل، لەوانە دەستپێکردنى هەڵمەتێک لە رێگەى ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیەکانى سەر بەو وەزارەتە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو ئاساییکردنەوەى پەیوەندییە و ئەو هەڵمەتە لە چالاکییەکانى وەزارەتى رۆشنبیری جێگە بکەنەوە. وەزارەتى رۆشنیرى و گەشتوگوزار و شوێنەواریى عێراق، داواکاريىەکی ئاڕاستەى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراق بکات \"هەڵمەتێکى جەماوەری\" دەستپێبکەن بەرانبەر بەو بابەتانەى، کە چەند ماڵپەڕێک بە زمانى عەرەبی بڵاویدەکەنەوە و گومان دەکرێت ماڵپەڕەکان ئیسرائیلی بن. ئەو رێوشوێنانەى وەزارەتى رۆشنبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوارى عێراق هاوکات بوو لەگەڵ خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى قەدەخەکردنی ئاساییکردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل لە پەرلەمانى عێراق لە رۆژی ١١ - ٠٥ - ٢٠٢٢. بەپێی رەشنووسى پڕۆژەیاساکە هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و نافەرمی لەسەر ئاستی تاک یان بەکۆمەڵ لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت.", "summary": "وەزارەتى رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارى عێراق بڕیاریدا هەڵمەتێک لەدژى ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبکات و داوا لە دوو وەزارەتى دیکە دەکات \"هەڵمەتێکى جەماوەرى\" بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو ماڵپەڕە عەرەبیانە دەستپێبکەن، کە گومان دەکرێت ئیسرائیلی بن، ئەو هەنگاوە هاوکات بوو لەگەڵ تاوتوێکردنى پڕۆژەیاسایەکى پەیوەندار بەو پرسە لە پەرلەمانى عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/110520226", "category": "iraq", "summary_length": 355, "article_length": 1087, "summary_token_count": 173, "article_token_count": 527}, {"article": "بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران. پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئێران، سەردانی تاران دەکات. سەردانەکەی کازمی بۆ ئێران یەکەمین سەردانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتانە بۆ ئێران دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئێران بە سەرۆکایەتیی ئیبراهیم رەئیسی.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090920212", "category": "iraq", "summary_length": 136, "article_length": 401, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 186}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە ٧/٨/٢٠٢١، پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزێکی لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵی بە بەشداریی هێزەکانی هەواڵگریی لیواکە زانیاریی هەواڵگرییان بەدەستگەیشتووە لەسەر ئەوەی چەکدارانی داعش بەنیازن یەکێک لە تاوەرە سەرەکییەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە ناوچەی (طار البغل) لە قەزای حەویجە لە کەرکووک بتەقێننەوە. وەک پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ئاماژەی بۆ دەکات، هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ئەو هەوڵەیان پووچەڵکردووەتەوە و دەستیان بەسەر ئەو بۆمبانەدا داگرتووە کە لەژێر یەکێک لە تاوەرەکان دانرابوون. هاوکات رەشاد گەڵاڵی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتی و لێپرسراوی پێشووی کۆمیتەی مەخمووری ئەو حزبە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داعش لە نێوان گوندی کەنداڵ یارمجەی و گوندی گردەشینەی کەندێناوەدا سێ تاوەری کارەبای خستووە و بەو هۆیەوە ٧٢ کاژێرە کارەبای نیشتمانی لە مەخموور نییە. مام عەلی، یەکێک لە دانیشتووانی مەخموورە و باوکی یەکێک لەو سێ بریندارەیە کە لە بازگەیەکی دانراوی داعش لە نزیک گوندلی کەنداڵ تەقەی لێکرا و بریندارە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"دوو رۆژە تاوەرەکانی کارەبا کەوتوون و لە مەخموور کارەبا نییە\". رۆژی پێنجشەممە ٥/٨/٢٠٢١، کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای باکووری بە سەر بە وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، \"بۆ رۆژی دووەم لەسەریەک هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوا کرانە ئامانج. لەماوەی ٤٨ کاژێری رابردوودا ١٣ تاوەری کارەبا تەقێندراونەتەوە؛ هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین، کەرکووک و نەینەوا کراونەتە ئامانج\". سەرەتای مانگی رابردوو حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی ٧٠ تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە عێراق بە \"کاری تێکدەرانە و تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراو کراونەتە ئامانج\". ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە مانگی تەممووزی ٢٠٢١ دا رایگەیاند؛ بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٠ هەزار مێگاوات و ئەوە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایە بەدرێژایی مێژووی عێراق. وەزارەتی کارەبای عێراقیش دەڵێ؛ بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاژێری پێویستیان بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە ٢٨ هەزار مێگاوات کارەبایە.", "summary": "لە سنووری پارێزگای کەرکووک، هەوڵی تەقاندنەوەی تاوەرێکی سەرەکی گواستنەوەی کارەبا پووچەڵکرایەوە و ٧٢ کاژێریشە کارەبای نیشتمانی لە مەخموور نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/070820212", "category": "iraq", "summary_length": 141, "article_length": 1946, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 884}, {"article": "عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەندێک تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دراون، لەلایەن دەستەی دادوەریی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە لە بەرژەوەندی تانەلێدراو بڕیاری لێدراوە و وێستگەکان هەڵوەشاونەتەوە، بۆیە ئەگەری هەیە گۆڕانکاریی لە هەندێک لە کورسییەکان رووبدەن. بەگوتەی ئەو ئەندامەی تیمی میدیایی کۆمیسیۆن، رەنگە گۆڕانکارییەکان پێنج بۆ شەش کورسی بن، لە پارێزگاکانی هەولێر، نەینەوا، کەرکووک، بەغدا، بەسرە و بابل. دکتۆر عیماد جەمیل، روونیکردەوە، ئەو گۆڕانکارییانە دەکەوێتە سەر بڕیاری کۆتایی دادگە و گوتی: \"بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی هیچ بەربژێرێک یەکلایی نەبووەتەوە، نازانین کێ سەردەکەوێت و کێ دادەبەزێت، رەنگە ئەوەی تانەی لێدراوە سەرنەکەوێت، بەڵكو کەسێکی دیکە بە جیاوازی دەنگ سەربکەوێت. چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی تانەکان و دەنگەکان دەکەین و دواتر کۆمیسیۆن ئەنجامی فەرمی رادەگەیێنێت. تاوەکو ئێستاش کۆمیسیۆن و دەستەی دادوەریی ناوی هیچ بەربژێرێکی رانەگەیاندووە و هیچ ئاماژەیەکیان نەداوە کە چ بەربژێرێک سەردەکەوێت و چ بەربژێرێکیش دادەبەزێت و کورسییەکەی لەدەستدەدات\". ئەندامەکەی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتیکردەوە، کۆمیسیۆن وردبینی بۆ دەنگەکانی ئەو وێستگانە دەکات کە لەلایەن دەستەی دادوەریی کۆمیسیۆنەوە هەڵوەشاونەتەوە و گوتیشی: \"رەنگە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان بۆ وێستگەی دیکەش بکرێت کە دەستەی دادوەریی بڕیاری لەسەر داوە. بۆیە چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی دەکەین، ئەو کاتە ناوی براوەکان بە فەرمی رادەگەیێنین\". ئەو ئەندامەی تیمی میدیایی کۆمیسیۆن جەختی لەوەش کردەوە، بڕیاری هەڵوەشانەوەی وێستگەکان گشتگیر نییە و ئەگەر لە وێستگەیەک دەنگ و پەنجەمۆری دووبارە هەبوو، تەواوی دەنگەکان پووچەڵ ناکرێت، بەڵکو تەنیا ئەو دەنگ و پەنجەمۆرانەی دووبارەن هەڵدەوشێنەوە. دوو لەو کورسییانەی باسی گۆڕینیان دەکرێت بەپێی ئەنجامی بەرایی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستیهێناون. یەکێکیان لە بازنەی سێی هەولێرە، کە هەرێم کەمال ئاغا، بەربژێری یەکێتی لە شوێنی لەیلا ئەکرەم سەعید، بەربژێری پارتی سەربکەوێت و کورسییەکی پەرلەمانی عێراق بەدەستبێنێت. کورسییەکەی دووەم لە بازنەی دووی نەینەوایە، کە رۆنزی زیاد سیدۆ، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شوێنی عەبدولسەلام شەعبان محەممەد بەرزنجی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان سەربکەوێت و کورسییەکی پەرلەمان بەدەستبێنێت. لای خۆیەوە هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا کۆمیسیۆن هیچ شتێکیان بە فەرمی پێنەگوتوون و دەڵێت: \"ئەو کارە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە کراوە، بە بڕوای ئێمە دژی بنەماکانی دەستووری عێراقە و ئێمەش لە دادگەی دەستووریی سکاڵا دژی ئەو بڕیارە تۆمار دەکەین\". بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، رەوتی سەدر ٧٣ کورسی، هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی ٣٧ کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٣ کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ١٦ کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام لەسەر ئەم بنچینەیە بێت دەکرێت ژمارەی کورسییەکانی پارتی و یەکێتی بگۆڕدرێن.", "summary": "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا ناوی هیچ بەربژێرێک یەکلایی نەبووەتەوە کە لە ئەنجامی تانەکاندا سەرکەوتوون و دەبنە پەرلەمانتار، یان کورسی لەدەستدەدەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/20112021", "category": "iraq", "summary_length": 189, "article_length": 2814, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 1272}, {"article": "لە رۆژی ٢٠٠٧/٠٩/١٦ ـدا ١٩ سەربازی کۆمپانیای بلاک وۆتەر بە سێ زرێپۆشەوە چوونە گۆڕەپانی نسووری بەغدا، چوار کەسیان بە بیانووی ئەوەی ھێرش دەکرێتە سەریان چەپ و راست تەقەیان بەنێو قەرەباڵخیی ئۆتۆمبێلەکاندا کرد و لە ئەنجامدا ١٤ کەسی سڤیلی عێراقییان کوشت. جاسم محەممەد کە ئەو کات لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پۆستەچی بووە، لە گۆڕەپانی نسوور دەکەوێتە بەر دەستڕێژی گوللەی سەربازانی بلاک وۆتەر، فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و بە سەختی لە مردن رزگاری دەبێت. لە بڕیاری لێخۆشبوونی ئەو سەربازانە ئەو تووڕە و نیگەرانە و لەگەڵ بریندارەکانی دیکە و کەسوکاری کوژراوەکانی ئەو رووداوەدا بە نیازن لە رێگەی پارێزەرەوە سکاڵا لەسەر دۆناڵد ترەمپ تۆماربکەن. جاسم محەممەد، بریندارە و دەڵێت: \"بڕیاری ئازادکرنی ئەو تاوانبارانە زۆر ھەڵەیە. ناکرێت بڕیارێکی لەو شێوەیە بدرێت. کوا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ لەبەرامبەر ئەو بڕیارانەدا؟ ئێمە وەک بریندارەکان و کەسوکاری شەھیدەکان رێککەوتووین لە دادگا نێودەوڵەتییەکان لە رێگەی پارێزەرەوە سکاڵا دژی ترامپ تۆمار بکەین کە بڕیاری ئازادکردنی تاوانبارەکانی دەرکردووە. \" سەید حەیدەر مامی یەکێک لە کوژراوەکانە و وەک شایەتحاڵ لە ئەمریکا بەشداریی دانیشتنی دادگاییکردنی سەربازەکانی کردووە. نیگەرانە لەوەی حکومەتی عێراق بەرامبەر بڕیاری لێخۆشبوونیان بێھەڵوێستە لە کاتێکدا لە دادگادا وەک تاوانبار ناسێنران و یەکێکیان بە ٣٠ ساڵ و سێی دیکەشیان بە ١٢، ١٤ و ١٥ ساڵ بەندکردن سزا دران. سەید حەیدەر مووسەوی، مامی یەکێک لە کوژراوەکانە و دەڵێت: \"ھەموو ئەوانەی ناومان وەک شایەتحاڵ ھاتبوو، چووین شایەتیمان دا. بێ گومان زۆربەی شایەتەکان گوتیان کۆمپانیای بلاک وۆتەر تاوانبارن. بەڵام کوا چ سوودێکی ھەیە؟ گەر ئەمریکییەک بمرێت یان بکوژرێت ئایا ئەمریکا بێدەنگ دەبێت؟ زۆر بەداخەوە بۆ حکومەتی ئێمە کە بێدەنگ بووە. \" وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رێگەی راگەیێندراوێکەوە سەرکۆنەی بڕیارەکەی ترەمپی کرد و رایگەیاند، لێخۆشبوون لە تاوانباران لەگەڵ ئەو یاسا و پرەنسیپ و بەهایانەی مافی مرۆڤدا ناگونجێت کە ئەمریکا بانگەشەیان بۆ دەکات. بلاک وۆتەر کۆمپانیایەکی ئەمنیی کەرتی تایبەتی ئەمریکییە، سوپای ئەمریکا گرێبەستێکی لەگەڵ کردبوون بۆ پاراستنی دیپلۆماتکارەکانی لە عێراق.", "summary": "بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ لێخۆشبوون لە سەربازانی بلاک وۆتەر، بەشێکی عێراقییەکانی تووڕە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/010120215", "category": "iraq", "summary_length": 109, "article_length": 1944, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 890}, {"article": "خالید علێوی عرداوی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان زۆر گرنگە و بە شێوەیەکی رەها مێژووییە، هاوکات دیداری نێوان عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق لەگەڵ پاپا، دیدارێک نییە لە نێوان دوو پێشەوای ئایینی، بەڵکو دیدارێکە لە نێوان دوو پەیامی ئاسمانی، بۆیە ئەمڕۆ هەلێکی گەورە و مەزن رەخساوە بۆ بڵاوکردنەوەی پێکەوەژیان و خۆشەویستی و ئاشتی، لە نێوان باوەڕدارانی ئەم دوو ئایینە، موسڵمان و کریستیان\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا خالید عرداوی ئاماژەی بەوە کرد: \"سەبارەت بە سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ لای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، تاوەکو ئێستا زانیاری بڵاونەکراوەتەوە کەوا ئەوان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان دەبێت یان نا، بەڵکو ئەوان دیاری پێشکەشی یەکدی دەکەن و ئایەتوڵڵا سیستانیش پەیامێک دەداتە پاپا فرانسیس سەبارەت بە لێبوردەیی و خۆشەویستی و ئاشتی، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی عێراق بەوەی پێویستە عێراق بونیادبنرێت و دووربێ لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان\". هەروەها خالید عرداوی دەشڵێت: \"هیوادارین هەردوولایان لەم سەردانەدا راگەیێندراوێکی هاوبەش واژۆبکەن بۆ جێگیرکردنی پرەنسیپەکانی ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیان لەنێوان موسڵمانان و کریستیانەکان نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لە هەموو جیهان\". بەڕێوەبەری ناوەندی ستراتیژی لە زانکۆی کەربەلا ئاشکراشیکرد: \"دیدارەکەی نێوان ئەم دوو پێشەوا رووحییە مەزنە کورت دەبێت و تەنیا ٤٠ خولەک بەردەوام بێت، بەڵام ئەم دیدارە پەیامی عێراق لە نەجەف، هەولێر، بەغدا، زیقار و موسڵەوە بۆ هەموو جیهان دەنێرێت، کەوا کاتی ئەوە هاتووە پەڕەی تووندوتیژی و کاولکاری دابخرێت و پەڕەی بونیادنان، خۆشەویستی، پێکەوەژیان و ئاشتی هەڵبدرێتەوە، پێشبینیش دەکەین لە ئایندەی نزیکدا مەرجەعییەتی نەجەف وەڵامی سەردانەکەی پاپا بداتەوە و بچێت بۆ ڤاتیکان\". پاپا فرانسیس ئەمڕۆ هەینی لە ئیتاڵیاوە گەیشتە عێراق، پاپا فرانسیس یەکەم پاپایە سەردانی عێراق دەکات. بەپێی بەرنامەی سەردانییەکەی پاپا ڤاتیکان بۆ عێراق، پاپا فرانسیس سبەی شەممە بەرەو پارێزگای نەجەف لە باشووری عێراق بەڕێدەکەوێت و لەوێ چاوی بە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکەوێت بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و برایەتی نێوان ئایینەکان. دواتر پاپا دەچێتە شاری ئووری شوێنەواری لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، کە بە پێگەی سەرهەڵدانی شارستانییەتی سۆمەری لە عێراق ناودەبرێت و کریستیانەکان دەڵێن، شوێنی سەرەکی پێغەمبەر ئیبراهیم (د. خ) بووە؛ لەوێش پاپا چاوی بە نوێنەرانی ئایینەکان لە عێراق دەکەوێت و کریستیانەکان و موسڵمانەکانیش پێکەوە لە ئوور نوێژ دەکەن، پاشان پاپا گوتارێک پێشکەش دەکات، بۆ پاش نیوەڕۆی هەمان رۆژ پاپا دەگەڕێتەوە بەغدا و لە کەنیسەی مار یوسفی کلدان لە بەغدا بەشداری رێوڕەسمێک دەکات.", "summary": "د. خالید علێوی عرداوی، بەڕێوەبەری ناوەندی ستراتیژی لە زانکۆی کەربەلا رایگەیاند، لە کاتی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ لای عەلی سیستانی لە نەجەف، سیستانی پەیامێک دەداتە پاپا سەبارەت بەوەی پێویستە عێراق بونیادبنرێت و دووربێ لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/0503202113", "category": "iraq", "summary_length": 256, "article_length": 2407, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 1073}, {"article": "ئەمڕۆ یەكشەممە ١٤ - ٠٢ - ٢٠٢١ نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا باسی هەڵپەساردی نوێژی هەینی دەکات و رایدەگەیێنێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە ئەنجامدانی نوێژی هەینی لەو مزگەوتانەی کە سەر بە رەوتی سەدرن لە سەرجەم پارێزگاکان رابگیرێن. رۆژی شەممە ٢٠٢١/٠٢/١٣ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق رایگەیاند لە ١٨ی شووباتی ٢٠٢١ ـەوە رۆژانە لە کاژێر ٠٨: ٠٠ ـی ئێوارەوە تاوەکو ٠٥: ٠٠ ـی بەرەبەیان هاتووچۆ قەدەخە دەکرێت، خوێندنی قوتابخانەکان و کۆلێژەکانیش لە هەمان رۆژەوە دەبنە ئەلیکترۆنی. هاوکات لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق دانانی پرسەی قەدەخە کرد و رایگەیاند: \"هەر کەسێک پرسە دابنێت بە ٥ ملیۆن دینار سزا دەدرێت. \" جگە لەوەش لیژنەکە بڕیاریدا لە ١٨ ـی شووباتەوە هەموو مزگەوت و حوسەینییەکانی شیعە دابخرێن و تەنیا بۆ بانگدان بکرێنەوە. هاوکات ناوەندەکانی مەساج و جوانکاری لەو کاتەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێن. خوێندنی قوتابخانەکان و پەیمانگەکان و کۆلێژەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت لە ١٨ ـی ئەم مانگەوە بە ئەلیکترۆنی دەبێت، بەڵام ئەو بڕیارە قۆناخەکانی کۆتایی کۆلێژە پزیشکییەکان ناگرێتەوە. \" لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق ئاشکرایشی کرد: \"لە ١٥ ـی ئەم مانگەوە رێگە بە ئاهەنگگێڕان لە هۆڵەکان نادرێت. \" لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارانەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق، جەواد موسەوی، بڕیاردەری شانەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەتای کۆرۆنا کە سەر بە پەرلەمانی عێراقە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق رووی لە هەڵکشان کردووەتەوە، بۆیە عێراق بە شێوەیەکی فەرمی و زانستی دووچاری شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەواد موسەوی رایگەیاند: جگە لە هاتنی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ عێراق، بەڵام ئەوەی مەترسییە ئەوەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی وڵاتانی جیهان، بێگومان شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە سەختتر دەبێت. بۆیە هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان و دوورەپەرێزی و بەستنی دەمامک بن بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە. تاوەکو ئێستا ٦٤١ هەزار و ٦٢٨ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، ٦٠٥ هەزار و ٩٨٠ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا ٩٤.٤ % ـی تێکڕای تووشبووان، هەروەها ٢٢ هەزار و ٤٨٤ تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ٢٧١ لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، ١٣ هەزار و ١٦٤ تووشبووی کۆرۆناش مردوون.", "summary": "بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا و پابەندبوون بە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی، رەوتی سەدر نوێژی هەینی بۆ ماوەیەكی نادیار هەڵپەسارد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/140220215", "category": "iraq", "summary_length": 159, "article_length": 2235, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 1061}, {"article": "د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١٠/٠٥ پێشوازیی کرد لە عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەریقی یەکی روکن و سوپاسالاری عێراق. لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆککۆمار دەستخۆشیی کرد لە هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بە سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە راوەدونانی چەکدارانی داعش و ھاوکات ئاماژەشی بەوە کرد کە جەنگی دژەتیرۆر بەردەوامە و پێویستە ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵەکان یەکبخەن بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر. ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جەختی کردەوە لە پێویستیی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و پارێزگاریکردن لە دامەزراوە حکومی و نێردە دیپلۆماسییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوە دا، پێویستە توانای هێزە ئەمنییەکان لە رووی راهێنان و پڕچەککردن و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانەوە بەهێز بکرێت و هاوئاهەنگیی ئەمنیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەربەستەکان و رێگریکردن لە بۆشاییە ئەمنییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش جەختی لە هاوئاهەنگیی نێوان سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی وڵات کردەوە. لەلای خۆیەوە سوپاسالاری عێراق سوپاسی سەرۆککۆماری کرد بۆ بەدواداچوون و پشتیوانیکردنی دەزگاکانی ئاسایش لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان، هەروەها وردەکاریەکی لە بارەی پرۆسە سەربازییەکانی ئێستا کە بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی داعش بەڕێوەدەچێ خستەڕوو.", "summary": "سەرۆککۆماری عێراق لە کاتی پێشوازیکردنی لە سوپاسالاری وڵاتدا جەختی لە گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان سوپا و پێشمەرگە بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر دەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/051020205", "category": "iraq", "summary_length": 141, "article_length": 1366, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 603}, {"article": "هاوپەیمانیی فەتح هێرشەکە بە ناڕەوا ناودەبات و دەڵێت، ئەمریکا هیچ پاساوێکی نەبووە بۆ ئەنجامدانی ئەو بۆردوومانە، لەکاتێکدا هێشتا لێکۆڵینەوەی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هێرشەکانی سەر هەولێر و ناوچەی سەوز کۆتایی نەهاتووە. هاوپەیمانییە شیعەکە کە لە ١٧ پارت پێکهاتووە، دەڵێت \"ئەمە ئەوە نیشاندەدات کە تەنانەت ئەگەر ئیدارەکانی کۆشکی سپیش بگۆڕدرێن، هێزەکانی ئەمریکا خۆیان ناگۆڕن. لەبەرئەوە گرنگە حکومەتی عێراق هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی خەڵکی نێو حەشدی شەعبی لەم تاوانە دڕندەییانە\". هاوپەیمانیی فەتح سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا دەکات، هەڕەشە دەکات و دەڵێت \"بۆ پاراستنی خوێنی کوڕەکانمان لەنێو حەشدی شەعبیدا، هیچ بژارەیەکمان نییە جگە لە چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق کە ئەرکی ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە گۆڕاوە بۆ بەئامانجکردنی حەشدی شەعبی\". هەروەها هاوپەیمانییەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی رابردوودا، هێرشەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆسەر گرووپەکانی حەشدی شەعبی سەدان چەکداری لێ کوشتوون. فەتح لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، \"داوا لە هەموو هێزە نیشتمانپەروەرەکان دەکەین کە هەڵوێستێکی یەکگرتوو و شکۆمەندانەیان هەبێت بۆ بەرگریکردن لە خوێنی عێراقییەکان و پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و بە درۆکانی ئەمریکا هەڵنەخەڵەتێن کە دەڵێت، بۆردوومانەکە لە قووڵایی خاکی سووریادا بووە بۆئەوەی رەوایەتی بە تاوانی دڕندەی رشتنی خوێنی عێراقییەکان بدات\". هەروەها داوادەکات کە هێزە ئەمنییەکان، سوپا، حەشدی شەعبی، پۆلیس، دژە تیرۆر و پێشمەرگە پێکەوە گونجان و یەکگرتوویی و سازانی نێوانیان بپارێزن و \"بە درۆکانی ئەمریکا هەڵنەخەڵەتێن و نەهێڵن درز و گومان بخاتە نێوانیان\". رۆژی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ بە فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، سوپای ئەو وڵاتە هێرشێکی ئاسمانی لە سووریا دژی چەکدارانی نزیک لە ئێران ئەنجامداوە و پێنتاگۆنیش رایگەیاند، هێرشەکە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەیە بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر.", "summary": "هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی ئاسمانیی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر کەتائیبی حیزبوڵڵا و سەییدوشوهەدا بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/010320214", "category": "iraq", "summary_length": 151, "article_length": 1728, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 790}, {"article": "سەباح نوعمان، گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لەسەر راسپاردەی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەیدانی فەریق رووکن عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی (رەشە خاک)ی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچووە، ئەوەش بە مەبەستی گەڕان و پشکنین بۆ پاشماوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی پەلکانە، کە ناوچەیەکی جیاکەرەوەی نێوان کفری و خورماتووە و نزیکە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند\". گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق گوتی، \"ماوەیەک بوو پلان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە داڕێژرابوو؛ زانیاریی هەواڵگری کۆکرابووەوە؛ هێزی ئاسمانیی عێراقی و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەڕێگەی بۆردوومانەوە بەشداربوون و لە ئەنجامدا پێنج ئەشکەوت بۆردوومانکران و چوار مۆڵگەیش وێرانکران. هێزەکانی دژە تیرۆر بە شەو لە ئاسمانەوە دابەزین و ئەو چوار شوێنەیان وێرانکرد. ئۆپەراسیۆنەکەش کۆتاییهاتووە و هێزەکان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان\". سەباح نوعمان جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامی ئەرێنیی دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچەیەی کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی لەیەکدی جیادەکاتەوە و گوتی، بەردەوام داعش بە ئازادی لەو ناوچەیەدا جموجۆڵی هەبووە و ئەو ئۆپەراسیۆنەش دەیسەلمێنێت کە کار و هاوئاهەنگیی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و هێزە فیدراڵییەکان، بەتایبەتی دەزگای دژە تیرۆر دەستیپێکردووە. بە گوتەی گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆن و پێکەوەکارکردنە لەنێوان دەزگای دژە تیرۆر و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لەوانەش لەڕێگەی زانیاریی هەواڵگری، هاوئاهەنگی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا لەگەڵ دژە تیرۆر و هێزەکانی پێشمەرگە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە دوایین کاریان نابێت.", "summary": "دەزگای دژە تیرۆری عێراق زانیاریی لەبارەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەخاتەڕوو؛ جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆن و پێکەوەکارکردنە لەنێوان دەزگای دژە تیرۆر و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/060620216", "category": "iraq", "summary_length": 268, "article_length": 1636, "summary_token_count": 134, "article_token_count": 765}, {"article": "دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار کاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ دروستکردووە و نرخی شتومەک و کاڵاکانیش بەرزبوونەتەوە، بەشێک لە بازرگانەکانیش ئەو پێداویستی و شتومەکانەی کە هەیانە هەڵیانگرتووە نایخەنە بازاڕەوە بۆ ئەوەی بە نرخی نوێ و بەرز بیفرۆشنەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو زۆربەی دوکاندار و مارکێتەکانی بەغدا دوێنێ و ئەمڕۆ وەکو ناڕەزایەتییەک لە بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی عێراق نەچوونە سەر کار و دوکان و مارکێتەکانیان نەکردەوە. بەشێک لە پەرلەمانتارانی سوننە و شیعەش لە رێگەی راگەیێندراوی فەرمییەوە داوایانکردووە مستەفا کازمی هەرچی زووە وەزیری دارایی وەک سەرمەشقی ئەو هەنگاوە لە کارەکەی دوور بخاتەوە، ئەگەرنا ئەوان بانگهێشتی پەرلەمانی دەکەن و متمانەی لێدەستێننەوە. بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی بە ١٤٥٠ دینار دیاریکردووە هۆکارەکەشی بۆ قەیرانی کەمبوونەوەی داهات بەهۆی دابەزینی نرخەکانی نەوت، گەڕاندووەتەوە. موقتەدا سەدر لە تویتەر نووسیویەتی: \"بانکی ناوەندی و سەرجەم بانکەکانی دیکە بوونەتە دیلی گەندەڵی و گەندەڵکاران و دەبێت حکومەت و پەرلەمان هەوڵی کۆتاییهێنان بەو بارودۆخە بدەن\". سەدر دەشڵێت: \"دەبێت دەستبەجێ بانکی ناوەندی رزگاربکرێت و ئازادکردنی دراوی عێراق لەنێو بازاڕ بەس نییە\"، چونکە ئەو کارە بە گوتەی سەدر، وەک چەکێكی دوولایەنەیە کە عێراق لە قەیرانێك دەهێنێتە دەرەوە و دەیخاتە نێو قەیرانێکی دیکەی قورستر و \"تاکە زیانلێکەتوو گەلی عێراقە\". حیزبی دەعوەی عێراقی، کە نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، ئەمینداری گشتییەتی، لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت: \"ئەو بڕیارە رەنگدانەوەی خراپی لەسەر فەرمانبەران و هەژارانی وڵاتەکە دەبێت\".", "summary": "بڕیاروایە کاژێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ - ١٢ - ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی تەحریر جارێکی دیکە دەست بە خۆپێشاندانێکی فراوان بکرێتەوە دژ بە حکومەت و ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی عێراق داویەتی بۆ دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/21122020", "category": "iraq", "summary_length": 240, "article_length": 1500, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 665}, {"article": "عەممار حەکیم لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە: \"لە بەرامبەر زۆر و خێرا بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان، بەتایبەت نرخی رۆنی شل و ئارد و خۆراکی دیکەی سەرەکی، پێویستە هەڵوێستمان هەبێت؛ دەبێ نەهامەتی گەل، بەتایبەت کەسانی کەمداهات، لەبەرچاو بگیرێت\". عەممار حەکیم دەشڵێت، \"دەبێ حکومەت و دەزگا چاودێرەکانی هەڵمەتێکی خێرا و فراوان دەستپێبکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە پێش ئەوەی خراپتر بێت؛ هەروەها دەبێ حکومەت و دەزگا چاودێرەکان چاودێریی نرخ بکەن و سوود لە زیادبوونی داهات وەربگرن کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە لە بازاڕەکانی جیهان بەدەستدەهێندرێت بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانە\". سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی هەروەها داوا لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەکات بەشەخۆراکی ئەو مانگانە دابەشبکات کە دواکەوتووە لە دابەشکردنیان، بەتایبەت لەم کاتەدا کە زۆری نەماوە بۆ مانگی رەمەزان. پێش رۆژێک لەم گوتانەی عەممار حەکیم، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا رەشنووسی پڕۆژە یاسایەک پێشکێشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ هاوکاریکردنی کەسانی زۆر هەژار لە عێراق لە رێگەی زیادکردنی دەرماڵەی چاودێریی کۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینی و مووچەی خێزانی شەهیدان، هەروەها لە رێگەی دابینکردنی پارە بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانە. ئەم راگەیێندراوەی وەزارەتی دارایی عێراق دوای چەند کاژێرێک هات لە تویتێکی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە تێیدا رایگەیاندبوو: \"بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بەس نییە، چونکە هەژار هێشتا زیانمەندە، نرخیش بەردەوام بەرز دەبێتەوە، هەروەها نابێ بەرزبوونی نرخ لە جیهان بکرێتە بیانوو؛ بۆیە دەبێ چارەی خێرا بدۆزرێتەوە\". رێبەری رەوتی سەدر کە رەوتەکەی ٧٣ کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا هەیە لە تویتەکەیدا پێنج پێشنیازی بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی عێراق خستەڕوو؛ یەکەمیان زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانەیە؛ دووەمیان چاودێریکردنی نرخە لەلایەن حکومەتەوە بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی؛ سێیەمیان پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەرهەمی خۆماڵییە؛ چوارەم و پێنجەمیشیان بریتین لە دابینکردنی بەشەخۆراکێکی تایبەت بۆ چینی زۆر هەژار لە مانگی رەمەزاندا، لەگەڵ پێدانی بەشێکی داهاتی نەوت بە هەموو هاووڵاتییانی عێراق.", "summary": "عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە عێراق دەڵێت: \"لە بەرامبەر زۆر و خێرا بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان، پێویستە هەڵوێستمان هەبێت؛ بۆیە دەبێ حکومەت هەڵمەتێکی خێرا و فراوان دەستپێبکات بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە پێش ئەوەی خراپتر بێت؛ دەبێ وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەشە خۆراکی ئەو مانگانە دابەش بکات کە دواکەوتووە لە دابەشکردنیان\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/070320221", "category": "iraq", "summary_length": 342, "article_length": 1952, "summary_token_count": 157, "article_token_count": 873}, {"article": "سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەمڕۆ سێشەممە ١٦/٣/٢٠٢١ چەند چەكدارێكی داعش لە گوندی ئەلزەلایە لە نزیك ناوچەی ئەلبودۆر، تەقەیان لە خاڵێكی پشكنینی سەر بە فەوجی تەكتیكی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین كردووە و بەهۆیەوە ٢ پۆلیس برینداربوون\". بەپێی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، ئەو هێزەی لە خاڵی پشكنینەكە بوون بەرپەرچی هێرشەكەیان داوەتەوە، دوای گەیشتنی هێزی ئەمنی زیاتریش بۆ شوێنی رووداوەكە، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بۆ دەستگیركردنی چەكدارانی داعش دەستیپێكرد\". هەفتەی رابردوو لە ناوچەی ئەلبودۆر چەكدارانی داعش هەڵیانكوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەك و ٨ كەسیان كوشت كە ٧ یان ئەندامی خێزانێك بوون، دوای رووداوەكەش رێكخراوی داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند، كورژاوەكانیشی بە سیخوڕیكردن بۆ حەشدی شەعبی تاوانبار كرد.", "summary": "پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی داعش لە باشووری شاری تكریت، تەقەیان لە خاڵێكی پشكنین كردووە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/160320215", "category": "iraq", "summary_length": 151, "article_length": 743, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 341}, {"article": "د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێشتا ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ ـی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە. بە گوێرەی رێکارەکان دەبێت پرۆژەکە بگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی و لەوێ گۆڕانکارییەکان جێگیر بکرێن، دواتر رەوانەی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکات. ئەگەر ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران پەسندی بکات، پاشان پرۆژە یاساکە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت. د. جەمال کۆچەر دەڵێت: \"ئەگەر سەرۆکایەتیی پەرلەمان پرۆژەکە رەتنەکاتەوە، ئەوا رەوانەی لیژنە پەیوەندارەکانی دەکات، بەتایبەتی لیژنەی دارایی. کاتێک گەیشتە پەرلەمان، ئەوا پەرلەمان لە نزیکترین دانیشتندا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکات. \" رۆژی ٢٠٢٠/١٢/٢١ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسندکرد رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٢، د. حەسەن نازم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەدا رایگەیاند، ئێستا پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانە. ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوە داوە، نایەوێت بەم شێوەیە لە پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساکە بکرێت، بەڵکو دەبێت بازنەی یەکەمی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆببنەوە و بگەنە رێککەوتن، ئینجا پرۆژەکە لە پەرلەمان گفتوگوگۆی لەسەر بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.", "summary": "ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، هێشتا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ ـی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/231220206", "category": "iraq", "summary_length": 138, "article_length": 1186, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 559}, {"article": "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی بەری کەرخی بەغدا کە تانەیان لێدراوە تەواو بووە. هاوکات عیماد جەمیل، ئەندامی فەرمانگەی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی دەست بە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگی وێستگەکانی هەولێر دەکەن. هەوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەر ئەمڕۆ شەممە ٣٠ - ١٠ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوەی هەولێر تەنیا یەک تانەیە و لە بازنەی سێیە، کە لە لایەن هەرێم کەمال ئاغا، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشکێشکراوە و بڕیارە ٢٩ وێستگەی دەنگدان بە دەست هەژمار و جیابکرێنەوە. هەوار محەممەد ئاماژەی بەوەکرد، تانەی دیکە لە هەولێر پێشکێشکرابوون، بەڵام دیارە کۆمیسیۆن بەپێی رێکاری تایبەتی خۆی ئەوانی دیکەی رەتکردووەتەوە، تەنیا یەک تانەی پەسندکردووە کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکات. هەوار محەممەد پێیوایە، پرۆسەکە هیچ لە ئەنجامەکان ناگۆڕێت، چونکە پێشتر لە نەینەوا، بابل، میسان، دیالە و رەسافە پرۆسەکە بەڕێوەچووە، بەڵام ئەنجامەکان هاوتابوون و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبوو. ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٩ - ١٠ - ٢٠٢١ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بڵاویکردەوە، ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی وێستگەکانی میسان، دیالە و رەسافە تەواو بوون و ئەنجامەکەش بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی رێکاری گونجاو بگرنەبەر. ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، نەینەوا و پێنجشەممەش بابل تەواوکرابوون. رۆژانی ٨ و ١٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و ئەنجامە بەراییەکانیش دەریدەخەن، رەوتی سەدر گەورەترین براوەی هەڵبژاردنە و ٧٣ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە؛ هاوپەیمانیی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی ٣٧ کورسی بەدەستهێناوە؛ پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٣ کورسی بەدەستهێناوە؛ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ٣٣ کورسی بردووەتەوە، بەڵام هاوپەیمانیی فەتح کە لە خولی پێشووی پەرلەمان ٤٧ کورسی هەبوو لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا ١٥ کورسی بەدەستهێناوە؛ هاوکات سەربەخۆکان ٣٥ کورسییان لە ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بردووەتەوە.", "summary": "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی بەری کەرخی بەغدای راگەیاند، دەڵێت، ئەنجامەکەی لەگەڵ ئەلیکترۆنی ١٠٠ % هاوتا بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/301020211", "category": "iraq", "summary_length": 173, "article_length": 1962, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 894}, {"article": "ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"هێشتا دڵنیا نەبووینەتەوە لەوەی کە عێراقی کوژرابێت، بەڵام هاوژینی پیاوێکی عێراقی کە ئۆکراینییە و سێ منداڵیان هەیە لە ئەنجامی شەڕەکەوە گوللەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە. \" بەپێی ئاماری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێنج هەزار و ٣٣٧ کەس لە رەوەندی عێراقی لە ئۆکراینا نیشتەجێن و نزیکەی ٤٥٠ یان لە ٣٧ زانکۆی ئەو وڵاتە خوێندکارن. رۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لەو ٣٧ زانکۆیەی ئۆکراینا کردووە کە رێگە بدەن خوێندکارە عێراقییەکان ئەو وڵاتە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. ئەحمەد سەحاف گوتی: \"ئێمە زۆر بە گرنگیەوە چاودێریی دۆخی عێراقییەکانی ئۆکراینا دەکەین. پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەدا هەیە کە لە ئۆکراینان. \" گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە دا ژمارەیەک ژمارەی تەلەفۆنیان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەو عێراقییانەی لە ئۆکراینان بۆ هەر پێویستییەک پەیوەندییان پێوە بکەن و لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراقەوە لە کیێڤ ئاسانکارییان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی دەربازیان بکەن. ئەحمەد سەحاف ئاشکرای کرد کە رۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٠٢/٢٨ نزیکەی ١٦٠ عێراقییان گەیاندووەتە پۆڵەندا. هاوکات خێرا پاسپۆرت بۆ ئەو عێراقییانە دروست دەکەن، کە پاسپۆرتیان نەماوە و لە ئۆکراینان.", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیێنێت هێشتا دڵنیا نەبوونەتەوە لەوەی هیچ عێراقییەک لە ئۆکراینا کوژرابێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/010320224", "category": "iraq", "summary_length": 110, "article_length": 1154, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 568}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٠١ - ٠٦ - ٢٠٢٢ شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە هاوئاهەنگی نێوان خۆیان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات و دەڵێت '' لەڕێگەی لێکگەیشتن و رێککەوتنی هاوبەش و لەچوارچێوەی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ٥٠ چەکداری داعشی لە هەسەدە وەرگرت ''. بەپێی راگەیێندراوەکەی شانەکە ئەو چەکدارانە لە دەروازەی سنووری تەلکۆچەر رادەستکراونەتەوە، دواتر رەوانەی هەواڵگریی عێراق دەکرێن، پاشان وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکات و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر. لەدوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ دا هێزەکانی سووریای دیموکرات دوایین پێگەی داعشیان لە بەری رۆژهەڵاتی فورات، کە باغۆز بوو، کۆنتڕۆڵکرد، هەزاران ژن و منداڵی داعشیان لە چەند کامپێکدا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کۆکردەوە، کە دیارترینیان کامپی هۆل و کامپی رۆژن. بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ٥٦ هەزار و ١٥٤ ئاوارە و پەنابەر لە کەمپی هۆل دەژین کە زیاتر لە نیوەیان تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵیدایە. هاوکات بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ٢٩ هەزار و ١٤٢ کەس لەوان هاووڵاتیی عێراقین و ١٨ هەزار و ٩٠٣ هاووڵاتی سووریان و هەشت هەزار و ١٠٩ کەسیش خەڵکی وڵاتانی دیکەن.", "summary": "شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات ٥٠ چەکداری داعشی بە رەچەڵەک عێراقییان رادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/010620224", "category": "iraq", "summary_length": 165, "article_length": 1165, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 535}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەیدا کە درەنگانی شەوی دووشەممە، ١٦ - ٥ - ٢٠٢٢ بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی رەخنە لە رەوتی سەدر دەگرێت و بە هەوڵدان بۆ \"تاکڕەوی و دەستبەسەرداگرتن\" تۆمەتباری دەکات. لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراقیشەوە جگە لە دەستخۆشی، چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت، \"گومانکردن و تانەلێدان لە بڕیارەکانی پێشهاتێکی مەترسیدارە. \" چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەو راگەیێندراوەی وەڵامی گوتارەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری دایەوە کە بە \"پەکخەری حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان\" تۆمەتباریکردبوون و رەتیکردبووەوە ئامادەیی هەبێت هاوپەیمانێتییان لەگەڵدا بکات. هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە رێگەی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەی و هاوپەیمانەکانییەوە هەڵوێستی لەگەڵ دابینکردنی بڕە پارەی پێویست بوو بۆ گەرەنتیکردنی ئەمباری خۆراک، یەکەکانی کۆبوونی خۆراک، پشتیوانیکردنی جووتیاران، پاراستنی کۆمەڵایەتی، زیادکردنی مووچەی خانەنشینان و قەرزەکانی گەنجان. چوارچێوەی هاوئاهەنگی باس لەوە دەکەن، سەریان سوڕماوە بەوەی \"حکومەتی کاربەڕێکەر پڕۆژەیاسایەکی نارد بە بڕی ٣٠ تریلیۆن دینار، کە هیچ دامەزراندن یان پشتیوانییەکی پاراستنی کۆمەڵایەتی پێچەوانەی ئەوەی بڵاودەکرێتەوە نییە، بە بۆچوونی ئێمە ئەوە پڕۆژەیاسایەکە لەبری یاسای بودجە حکومەت پەنای بۆ بردووە بۆ خۆلادان لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان. \" سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کە رۆژی یەکشەممە، ١٥ - ٥ - ٢٠٢٢ تایبەت بە دەسەڵاتەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر دەریکرد و رایگەیاند دەسەڵاتی ناردنی پڕۆژەیاسای نییە، بەوەش پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کە ناردبوویە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت \"ئێمە دەستخۆشی لە بڕیارە پیشەیی و زیرەکانەییەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق دەکەین کە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان و بۆ پارێزگاریکردنە لە سیستمی سیاسی، لە هەمانکاتدا جەخت لەسەر رێزگرتنی بڕیارەکانی دادگە و پاراستنی ناوبانگی دەکەینەوە، چونکە دادگە بە گرنگترین پایەکانی دەوڵەت و سەقامگیریی دادەنرێت و گومانکردن و تانەلێدان لە بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق پێشهاتێکی مەترسیدارە و سەرەتایەکە بۆ پشێوی و ناسەقامگیری. \" چوارچێوەی هاوئاهەنگی دان بەوەدا دەنێت لە رێگەی فراکسیۆنەکەیانەوە کاریان کردووە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو پڕۆژەیاسایە و پەرلەمانتاری ئەوان دەنگیان بەو خاڵانە داوە کە جێی مشتومڕنین. هەر لە راگەیێندراوەکەیدا، چوارچێوەی هاوئاهەنگی رەخنە لە حکومەتی مستەفا کازمیش دەگرێت بەوەی بە قسەی ئەوان سەرکەوتوونەبووە لە بەجێگەیاندنی کارەکانی، هەرچەندە بودجەی زەبەلاحی لەبەردەستدا بووە، بۆیە \"هەندێک لایەن دەیانەوێت ئەو بەرپرسارێتیی شکستە بخەنە ئەستۆی لایەنەکانی دیکە. \" هەروەها لەبارەی قسەکانی رۆژی دووشەممەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە تێیدا لە گوتارەکەیدا هێرشی کردە سەر چوارچێوەکە و بە پەکخستنی حکومەت تۆمەتباریکردن، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوەکەیدا تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت \"ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە و سەیرمان پێدێت، چونکە لەلایەن هەندێک لایەنەوە دەردەچێت کە بانگەشەی ئەوە دەکەن سەرکەوتوون لە هەڵبژاردن، بەڵام پێدەچێت شکستیان لە پڕۆژەی دەستبەسەرداگرتن هێنابێت و هەوڵبدات رای گشتی چەواشە بکات. \" لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیدا، چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی نزیکەی ١٠٠ کورسیی پەرلەمانی عێراقی هەیە رەخنە لە رەوتی سەدر دەگرێت و دەڵێت \"داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و بەتایبەت ئەوانەی کە خەڵکی دیکە بە پەکخستن تۆمەتباردەکەن، بەرژەوەندیی نیشتمانی بخەنە پێش و دەستبەرداری سیاسەتی دەستبەسەرداگرتن و تاكڕەوی لە دەسەڵات بهێنن و پۆزەتیڤانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەریی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بکەن بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی و بە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ قەیرانەکانی وڵات چارەسەربکات و مەینەتییەکانی هاووڵاتیان کەمبکاتەوە. \" زیاتر لە ٧ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێدەپەڕێت کە تێیدا بەهۆی نەخشەی ژمارەی کورسییەکانەوە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و رەوتی سەدر کەوتنە رکابەرایەتییەکی تووند و ئەمەی دوایی بەسەرکردایەتی موقتەدا سەدر رەتیدەکاتەوە هەموو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەشداریی پێبکات لە کابینەی حکومەت و ئەوەش وایکردووە چوارچێوەی هاوئاهەنگی رێگربێت لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کە تێیدا یەکێتی و پارتیش بە دوو بەربژێری جیاوە چوونەتە کێبڕکێکەوە. ناکۆکیی قوڵی نێوان هێزە سیاسییەکان و نەگەیشتن بە چارەسەر وایکرد رۆژی ٤ ـی ئایارى ٢٠٢٢، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر تویتێکی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بڵاوکردەوە و پێشنیازی کرد سەربەخۆکان حکومەت پێکبهێنن. موقتەدا سەدر ماوەى ١٥ رۆژى وەک دەرفەت داوەتە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکی سەربەخۆ، کە لە ٤٠ پەرلەمانتار کەمتر نەبن و دووربن لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ ئەوەى پەیوەندیى بە هاوپەیمانیى زۆرینەوە بکەن بۆ پێکهێنانى حکومەتێکى سەربەخۆ. پێشنیازەکەى موقتەدا سەدر، بەر لە شەش رۆژ بوو لە کۆتاییهاتنى ئەو وادە ٤٠ رۆژییەى لە ٣١ ـی ئادار بە چوارچێوەى هاوئاهەنگى دا، بۆ پێکهێنانى حکومەت بەبێ بەشداريى رەوتەکەی.", "summary": "چوارچێوەی هاوئاهەنگی راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق و داخرانە سیاسییەکەی بڵاوکردەوە و لەبارەی رەتکردنەوەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دەڵێت، پڕۆژەکە سەرەتا نزیکەی ١٠ تریلیۆن دینار بوو، کەچی دوایی بووە ٣٠ تریلیۆن. دەشڵێت: حکومەت پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی نارد بۆ خۆلادان لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/1605202211", "category": "iraq", "summary_length": 331, "article_length": 4521, "summary_token_count": 152, "article_token_count": 2052}, {"article": "رووداوکە کاژێر ١١: ٣٠ ـی ئەمشەو ١٧ - ٣ - ٢٠٢٢ روویداوە، چەند چەکدارێک کە دەگوترێت \"داعش\"ن تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی یەنگیجە لە خۆرئاوای قەزای خورماتوو کردووە و \"پۆلیسێکیان کوشتووە و یەکێکی دیکەشیان بریندارکردووە. \" کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنیی و سەربازی پارێزگاری سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت \"چەکدارەکان بە نیشانشکێن (قەنناس) تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی یەنگیجە کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون. \" ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کوژرا و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.", "summary": "راوێژکاری ئەمنیی و سەربازی پارێزگاری سەلاحەدین بە رووداوی راگەیاند، تەقە لە بنکەی پۆلیسی یەنگیجە کراوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/170320225", "category": "iraq", "summary_length": 130, "article_length": 508, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 245}, {"article": "لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق رۆژی شەممە ٢٠٢١/٠٢/١٣ لەبارەی رێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. دواتر لیژنەکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"ئەم بڕیارە بە درێژایی دوو هەفتە کاری پێدەکرێت و تەنیا هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دووکانەکانی فرۆشتنی میوە و سەوزە، لەگەڵ راگەیاندکارانی مۆڵەتپێدراو ناگرێتەوە. \" هاوکات لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق دانانی پرسەی قەدەخە کرد و رایگەیاند: \"هەر کەسێک پرسە دابنێت بە ٥ ملیۆن دینار سزا دەدرێت. \" جیا لەوە لیژنەکە بڕیاری دا لە ١٨ ـی شوباتەوە هەموو مزگەوت و حوسەینییەکانی شیعە دابخرێن و تەنیا بۆ بانگدان بکرێنەوە. هاوکات ناوەندەکانی مەساج و جوانکاری لەو بەروارەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێن. هەروەها خوێندنی قوتابخانەکان و پەیمانگەکان و کۆلێژەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت لە ١٨ ـی ئەم مانگەوە بە ئەلیکترۆنی دەبێت، بەڵام ئەو بڕیارە قۆناخەکانی کۆتایی کۆلێژە پزیشکییەکان ناگرێتەوە. \" لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق ئاشکرایشی کرد: \"لە ١٥ ـی ئەم مانگەوە رێگە بە ئاهەنگگێڕان لە هۆڵەکانی نادرێت. \" لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارانەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق، جەواد موسەوی، بڕیاردەری شانەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەتای کۆرۆنا کە سەر بە پەرلەمانی عێراقە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق رووی لە هەڵکشان کردووەتەوە، بۆیە عێراق بە شێوەیەکی فەرمی و زانستی دووچاری شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە. ئەوە جیا لە هاتنی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ عێراق، بەڵام ئەوەی مەترسییە ئەوەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی وڵاتانی جیهان، بێگومان شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە سەختر دەبێت. بۆیە هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی رێنەمایی و رێکارە تەندروستییەکان و دوورەپەرێزی و بەستنی دەمامک بن بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە. \" تائێستا ٦٤١ هەزار و ٦٢٨ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، ٦٠٥ هەزار و ٩٨٠ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا ٩٤.٤ % ـی تێکڕای تووشبووان، هەروەها ٢٢ هەزار و ٤٨٤ تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ٢٧١ لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، ١٣ هەزار و ١٦٤ تووشبووی کۆرۆنایش مردوون.", "summary": "لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق رایگەیاند لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ ـەوە رۆژانە لە کاژێر ٠٨: ٠٠ ـی ئێوارەوە تاوەکو ٠٥: ٠٠ ـی بەرەبەیان هاتووچۆ قەدەخە دەکرێت، خوێندنی قوتابخانەکان و کۆلێژەکانیش لە هەمان رۆژەوە دەبنە ئەلیکترۆنی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/130220216", "category": "iraq", "summary_length": 230, "article_length": 2057, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 960}, {"article": "ئەو هەڵوێستەى عەمار حەکیم لە تویتێکدا بوو کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ ى نیسانى ٢٠٢٢ بڵاویکردەوە. عەمار حەکیم نووسيویێتى: \"داوا لە وڵاتانى دراوسێ دەکەین رێز لە سەروەریى عێراق بگرن لە ناو خاکەکەى ئۆپەراسیۆنى سەربازیى نەکەن\". ئەو کاردانەوەى سەدر لەپاش ئەوە بوو کە ١٨ ى نیسانى سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێی بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە باشووری کوردستان دەستپێکرد؛ لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤەشین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەى ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەى سوپاى تورکیاى کرد و رایگەیاند؛ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات رێکدەخات. هەروەها گوتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند پێویستە رێز لە سەروەرەیی عێراق بگیرێت و دووبارەبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاش لە عێراق \"قبوڵنەکراو\"ە. هەروەها گوتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند پێویستە رێز لە سەروەرەیی عێراق بگیرێت و دووبارەبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاش لە عێراق \"قبوڵنەکراو\"ە.", "summary": "عەمار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمە راگەیاند؛ بۆردوومانى ئاسمانى و لەشکرکێشى سەربازى تورکیا لە هەرێمى کوردستان \"قبوڵکراو نییە\" و داواى لە حکومەتى عێراق کرد، کە سنوورەکانى بگرێتەوە لەوەى هەر لایەنێک بۆ ئەنجامدانى هێرش لە دژى وڵاتانى دراوسێ بەکاریبهێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/190420224", "category": "iraq", "summary_length": 248, "article_length": 1111, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 503}, {"article": "بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هاوپەیمانیی ناتۆ، ستۆڵتنبێرگ لەگەڵ مستەفا کازمی؛ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جومعە سەعدوون، وەزیری بەرگریی عێراق گفتوگۆیان لەسەر بەرەوپێشچوونی ئەرکەکانی ناتۆ لە عێراقدا کردووە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، \"سکرتێری گشتیی ناتۆ تیشکی خستە سەر ئەو پێکەوەکارکردنە نایابەی کە لەنێوان ناتۆ و حکومەتی عێراقدا هەیە و ستایشی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی داعش ناگەڕێتەوە. ئەوان هەروەها باسیان لە سەقامگیریی ناوچەکە و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کرد\". سەردانەکە لەکاتێکدایە، لە شوباتی ئەمساڵدا ناتۆ بڕیاریدا چالاکییەکانی لە عێراق فراوان بکات و ژمارەی هێزەکانی هەشت هێندەی ئێستا زیادبکات. یانس ستۆڵنتبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند \"قەبارەی هێزەکانمان لە ٥٠٠ ئەندامەوە بۆ چوار هەزار ئەندام زیاد دەبێت و لەمەودوا چالاکییەکانی راهێنان، دامەزراوەی زیاتری عێراقی و ناوچەکانی دەرەوەی بەغداش دەگرنەوە\". نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش باس لەوە دەکات، بۆ سەقامگیریی ناوچەکە، کازمی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ و ئەنجوومەنی ئەتڵەسیی باکوور، جەختی لە بەرەوپێشبردنی پێکەوە کارکردنی نێوان عێراق و ناتۆ کردووەتەوە. مستەفا کازمی رایشیگەیاندووە، قوربانیدانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکە لەیادناکەن لە شکاندنی تیرۆردا، عێراق هەرگیز لێناگەڕێت بەکاربهێندرێت بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی. دواتریش هەر لە برۆکسل، کازمی لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کۆبووەوە. ڤۆن دێر لاین لەدوای کۆبوونەوەکە لە تویتێکدا رایگەیاند، \"یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەربەخۆ، دادپەروەرانە و گشتگیرانەی [عێراق] لە تشرینی یەکەم دەکات. هاوبەشیی نێوانمان بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن لەپێناو عێراقێکی سەقامگیر، خۆشگوزەران و دیموکرات لەڕێگەی بونیاتنان و چاکسازیی ئابووری\". بەگوێرەی تویتێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کازمی داوای لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا کردووە کە ناوی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە بهێنرێتە دەرەوە کە بە مەترسیدار لە بواری سپیکردنەوەی پارە دادەنرێن. هەروەها موستەفا کازمی دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە و جەختی لە پێویستیی دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا کردەوە.", "summary": "لە بارەگای سەرەکیی هاوپەیمانیی ناتۆ لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانییە سەربازییەکە پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد. کازمی رایگەیاندووە، دژی بەکارهێنانی خاکی عێراقە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/010720211", "category": "iraq", "summary_length": 270, "article_length": 2030, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 893}, {"article": "سەجاد عەلی، کاری دیلیڤەری دەکات لەبارەی ساتی روودانی رووداوەکەوە گوتی، \"من بە سەتوتە لێرە کاردەکەم نزیک لە چێشتخانەکە ھەر ئەوەندەمانزانی دەنگێکی گەورە ھات و چێشتخانەکە لەگەڵ زەوی یەکبوو من سەتوتەم کوژاندەوە و رامکرد، بینیم یەکێکیان پارچە دیوارێکی بەسەر کەوتبوو و ھەناوی دەرھاتبوو و ھاواری دەکرد دەستم لێدەبێتەوە. \" حاجی ئەحمەد سوبحی، ئاگادارێکی دیکەی رووداوەکەیە و دەڵێت، \"چێشتخانەکە کاری نەدەکرد لەناکاو دەبەی غازی یان سیستمی غاز تێیدا تەقییەوە و بووە ھۆی وێرانکردنی چێشتخانەکە و خاوەن چێشتخانەکەش وێرانبوو لەگەڵی یەکێک لە خاوەن چێشتخانەکە ھێندە تۆڕە و نیگەرانبوو باری تەندروستی تێکچوو بەپەلە گەیاندیانە نەخۆشخانەی ئیبن زاید. \" مستەفای تەمەن ٣٢ ساڵانیش لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، باوکی سێ کچە جگە لە مستەفا کرێکارێکی دیکەی بەغدا و دوو کرێکاری بەنگلادیشی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە. سەڵاح عەباس، موختاری گەڕەکی زوینەی جادریە و بە رووداوی گوت، \"تەقینەوەکە لە چێشتخانەی لەیلی روویدا کە تەنھا ٥٠ مەتر لە ماڵی ئێمەوە دووربوو کاتێک ھاتمە دەرەوە بینیم چێشتخانەکە تەختی زەوی بووە ھیچی بەسەریەکدا نەماوە، بەھۆی تەقینەوەی غاز نەک بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، چونکە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو زیان بە دەوروبەریشی دەگەیێنێت، بەڵام ئەمە تەقینەوەی غاز بوو. \" بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی، تەنیا ئەمساڵ حەوت رووداوی تەقینەوە بەھۆی غازەوە لە بەغدا روویانداوە و شەش کەس بەوھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەو رووداوە ھاوشێوەی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکانی ئیبن خەتیبی بەغدا و ئیمام عەلیە لە ناسریەیە، بۆیە رووداوێکی تازەنییە بۆ عێراقییەکان و نە یەکەمجارە و رەنگە دوایین جاریش نەبێت.", "summary": "تەرمی ئەو چوار کارگوزارەی کە بەھۆی تەقینەوەی سیستمی غاز كەوتنە ژێر باڵەخانەیێکی سێ نھۆمی و باڵەخانەکەش تەختی زەوی بوو دەرهێندرا. رووداوەکە پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی جادرییەی بەغدا روویداوە، لە کاتی رووداوەکەدا تەنیا چوار کرێکاری چێشتخانەکەی لێبووە و گیانیان لەدەستداوە، شاھێدحاڵەكان باسی ساتی رووداوەکە بۆ رووداو دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/290520227", "category": "iraq", "summary_length": 329, "article_length": 1509, "summary_token_count": 156, "article_token_count": 707}, {"article": "ئەمڕۆ هەینى ١١ ئادارى ٢٠٢٢، شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ شەوى رابردوو لە رێگەى فڕۆکەى ئێف ١٦ دوو جار چەکدارانی داعشیان لە زنجیرە چیاى مامەی لە قەزاى دووبز لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک بۆردوومان کردووە. بەگوێرەى راگەیاندنەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى، لەو بۆردومانانەدا چوار ئەندامى رێکخراوى داعش کوژراون، کە یەکێکیان سەرکردەیەکى ولایەتى کەرکووکى رێکخراوەکەیە و بەرپرسی ژمارەیەک لە نیشانەشکێنى داعش بووە. ئەمڕۆ هەینی ١١ - ٠٣ - ٢٠٢٢ سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک لەبارەی هێرشەکەی داعش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ژمارەیەک چەکداری داعش هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن و هاڤانە و لە سنوورەکە نزیک بوونەوە، بەڵام هێزە عێراقییەکان بەرپەرچییان دانەوە و پێکدادان دروستبوو. \" ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند: \"چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی نشێودا بوون و رێگەی چوونی ئۆتۆمبێل نەبوو، بۆیە لەسەر داوای سوپای عێراق، فڕۆکەی جەنگیی عێراقی بەشداری کرد و چەندین پێگەی داعشیان لەو سنوورە بۆردوومان کرد و شکستیان بە هێرشەکەی داعش هێنا\". کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو ژمارەی هێرشەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و چەند جارێک هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە، سوپا و حەشدی شەعبی. زیادبوونی هێرشەکانی داعش وایکرد هاوئانگی زیاتر لە نێوان پێشمەرگە و سوپادا بکرێت و تاوەکو ئێستا چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەو ناوچانەدا کردووە.", "summary": "شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند، لە دوو بۆردوومانى فڕۆکەى جەنگى هێزى ئاسمانى، لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک، چوار ئەندامى رێکخراوى داعش کوژراون، کە یەکێکیان سەرکردەیەکى دیاری ویلایەتى کەرکووکى رێکخراوەکە بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/110320224", "category": "iraq", "summary_length": 213, "article_length": 1305, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 588}, {"article": "لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق گوتی: \"لە رێگەی چاودێری و زانیاریی هەواڵگرییەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە پلانی ئەمنیی تایبەت بە پاراستنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق بەشدار دەبێت. \" خەفاجی گوتیشی: \"رێگە بە روودانی هیچ پێشێلكاریەكی ئەمنی نادەین، سەردانەكەیش زۆر گرنگە و دەمانەوێت پارێزگاری لە ناوبانگی عێراق بكەین. \" دووشەممەی رابردوو بەرنامەی تایبەت بە سەردانەكەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق بڵاوکرایەوە كە بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی ڤاتیکان، سەردانەکە لە ٥ تاوەکو ٨ ـی ئاداری ٢٠٢١ دەبێت. دواتر بەرەو کەنیسەی سەیدە نەجاتی سریانیی کاسۆلیکی لە بەغدا بەڕێدەکەوێت و لەگەڵ پیاوانی ئایینی کۆدەێتەوە. هەروەها رۆژی شەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢١ پاپا بەرەو نەجەف بەڕێدەکەوێت، چاوی بە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکەوێت. دواتر دەچێتە شاری ئووری شوێنەواری و بۆ ئێوارەکەی لە بەغدا بەشداریی رێوڕەسمی کەنیسەی مار یوسفی کلدانی دەکات. رۆژی ٧ی ئادار پاپا لە بەغداوە بەرەو هەولێر بەڕێدەکەوێت و چاوی دەکەوێت بە دەسەڵاتداران و پیاوانی ئایینی و پاشان بەرەو موسڵ بەڕێدەکەوێت و لەوێ نوێژ بۆ گیانی قوربانیانی جەنگ دەکات. دواتر سەردانی کەنیسەی تاهیرە گەورەی قەرەقووش دەکات و نوێژی موژدەدەری لەگەڵ خەڵک دەکات. دواینیوەڕۆکەیشی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە هەولێر و لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری بەشداریی رێوڕەسمێک دەکات. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢١ پاپا دەگەڕێتەوە بەغدا و لەوێ رێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ رێکدەخرێت و دواتر عێراق جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا.", "summary": "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەڵەتی دژی داعش لە پلانی پاراستنی سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بەشدار دەبێت كە بڕیارە لە ٥ تاوەكو ٨ی ئاداری داهاتوو بەڕێوەبچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/110220215", "category": "iraq", "summary_length": 190, "article_length": 1430, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 665}, {"article": "مستەفا کازمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، لەبارەی بڕیارەکەی موقتەدا سەدر، لە تویتێکدا نوسیوویەتی \"پێشوازی لە گەڕانەوەی رەوتی سەدر دەکەین بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن. زۆر سوپاس بۆ سەرجەم ئەو لایەن و سەرکردە سیاسییانەی هەوڵیاندا بۆ گەڕانەوەی و داوای هەڵوێستی هاوشێوە لەوانەش دەکەین بایکۆتیان کردووە. بەهیوای بەشدارییەکی بەرفراوانی رۆڵەکانی گەلەکەمانین لە هەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاری\". ئێوارەی دوێنێ هەینی ٢٧ی ئاب، موقتەدا سەدر لە گوتارێکدا لە بەغدا بە ئامادەبوونی دیارترین سەرکردەکانی رەوتەکەی و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سائیروونی سەر بە رەوتی سەدر رایگەیاند، \"ئەمڕۆ کاخەزێکم بەدەست گەیشت کە لە لایەن چەند سەرکردەیەکی سیاسییەوە واژۆکراوە و دەکرێ وەکو پەیماننامەیەک پشتی پێ ببەسترێت؛ بۆیە بڕیارمدا لە هەڵبژاردنی پێشوەختی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەشداربین\". موقتەدا سەدر گوتیشی، \"بەڵێ ئەو کاخەزە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانماندایە، بۆیە گەڕانەوە بۆ پرۆژەی هەڵبژاردنی ملیۆنی و چاکسازی بووە پرسێکی قبووڵکراو و رێگەپێدراو، بەڵام کەسانێک گرەویان لەسەر ئەوە کرد گوایە من ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ ئەو هەڵبژاردنە، ئەوەش بەهۆی درەنگکەوتن و رازینەبوونی جەماوەرمان بەو گەڕانەوە، بەڵام من یەکەم گرەوم لەسەر رازیبوونی بەردەوام و چاوەڕوانکراوی ئێوەیە لە ناخۆشی و خۆشیدا و بۆ هەر بڕیارێکیش کە دەریدەکەم و هەرچییەک بێت\". پاشگەزبوونەوەی رابەری رەوتی سەدر دوای زیاتر لە مانگێک لە دەرکردنی بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت متمانەیەکی زۆر دەبەخشێتە بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە، بەڵام هێشتا لانیکەم ٢٤ لایەنی سیاسی و بەربژێر لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان کشاونەتەوە، کە دیارترینیان پارتی گردبوونەوەی کۆماری، بەرەی دیالۆگی نیشتیمانی، پارتی مینبەری عێراقی، حیزبی شیوعی عێراقی، هاوپەیمانی مەدەنیی دیموکراسی، یەکێتی کار و مافەکان لە عێراق و چەند لایەنێکی سیاسی نوێ کە نزیکن لە خۆپێشاندەرانی تشرین لە عێراق.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە بڕیاری رێبەری رەوتی سەدر دەکات لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ هەڵبژاردنەکان دوای ئەوەی بایکۆتکردنی راگەیاندبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/280820216", "category": "iraq", "summary_length": 134, "article_length": 1772, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 815}, {"article": "نووسراوێکی فەرمیی نووسینگەی وەزیری نەوتی عێراق بە ناونیشانی ' جێبەجێکردنی بڕیار '، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠.٣.٢٠٢٢ بۆ راگەیاندن ئاشکرا کرا. لە نووسراوەکەدا کە لە رێکەوتی ٠٥ - ٠٣ - ٢٠٢٢ دەرچووە و واژووی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقی لەسەرە، هاتووە: بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی، ژمارە ٥٩ کە لە ساڵی ٢٠١٢ دەرچووە، هەروەها بڕیاری پاشکۆی بڕیاری یەکەم ژمارە ١١٠ کە لە ١٥ - ٠٢ - ٢٠٢٢ دەرچوو، داواکارین نوێنەرانی سەرپشککراوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری بکەن؛ بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی وەزارەتی نەوت، لە رۆشنایی هەردوو بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی جەخت لەسەر هەموو ماف و داواکارییەکانی پێشووی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە. سەبارەت بە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر پێشنیازەکانی وەزیری نەوتی عێراق، گولیزار رەشید حاجی، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"نووسراوەکانی پێشنیازەکانی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ بە دەستمان گەیشتن، بۆیە هەفتەی داهاتوو لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێشنیازەکانی وەزیری نەوت کۆدەبێتەوە، بەڵام لە روانگەی ئەوەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق تایبەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان سیاسین نەک دەستووری، ئەوا پێشنیازەکانی وەزیری نەوتی عێراقیش لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بە هەمانشێوە بە هۆکاری سیاسی پێشکەشی کردوون\". گولیزار رەشید حاجی گوتیشی: \"عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە، بۆیە ناکرێ نکۆڵی لەوە بکرێت و بەغدا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هەموو بوار و کەرتێکی هەرێمی کوردستان بدات بە پشتبەستن بە یاسایەکی سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی بەعس، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تاوەکو ئێستا پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە یاسایەکی تایبەت بە نەوت و گاز دەربکات، لەبەر ئەو هەموو هۆکارانە پێشنیازەکانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ئەگەرچی پەسندیش بکرێن و بببە بڕیار لەسەر زەوی جێبەجێ ناکرێن\". هەروەها لە نووسراوێکی دیکەی نووسینگەی وەزیری نەوتی عێراق بە ناونیشانی ' رێکارەکان '، کە وەزیر لە ٢٣ - ٠٣ - ٢٠٢٢ واژووی کردووە، هاتووە: لە رۆشنایی نووسراوەکەمان لە ٠٥ - ٠٣ - ٢٠٢٢ داواکارین لە لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان کۆپییەکی گرێبەست و رێککەوتنە واژووکراوەکانی نەوت و گازمان بۆ رەوانە بکەن، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتان و کۆمپانیاکانی نەوت واژوو کراون، بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنان و گواستنەوە و فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوت و گاز. هاوکات لە نووسراوەکەی نووسینگەی وەزیری نەوتدا هاتووە: \"داواکارین لە لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ١٥ رۆژدا لە رێکەوتی ناردنی ئەم نووسراوەوە، کۆپییەکی بەڵگەنامەکان و تۆمارەکانی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو و گازمان بۆ رەوانە بکەن، بە مەبەستی وردبینیکردن و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی هەموارکردن و گونجاندنی ئەو گرێبەستانە لەگەڵ یاسا فیدراڵییەکان و بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بەڵام دەبێ ئەو کارانە لە دوای وەرگرتنی کۆپی گرێبەستەکان و رێککەوتنەکان لە ماوەی دوو مانگدا تەواو بکرێن\". وەزیری نەوتی عێراق لە نووسراوەکەیدا ئاماژە دەکات: دەبێ تیمێکی پسپۆر پێکبهێندرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای رێنماییکردن داوایەک پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکەن بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەکی گشتیی نەوت، کە سەرپشک دەکرێت هەموو کاروباری نەوت و گازی ئەو کێڵگانە بەڕێوەببات، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەبارەیانەوە واژوو کردووە. وەزیری نەوتی عێراق پێشنیاز دەکات کۆمپانیاکە بەناوی (KROC) بێت و بنکەی سەرەکی لە هەولێر بێت، بەڵام حکومەتی عێراق خاوەنی کۆمپانیاکە بێت و کۆمپانیاکە لە ژێر چاودێری دیوانی چاودێریی دارایی عێراقدا بێت. وەزیری نەوتی عێراق هەروەها پێشنیاز دەکات لە ماوەی ٤٥ رۆژدا لە دوای دەرچوونی نووسراوی دووەمی خۆی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی ناوەندیی هەژمارێک لە یەکێک لە بانکە جیهانییە باوەڕپێکراوەکان بکرێتەوە بۆ دانانی هەموو داهاتی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان لەو هەژمارە، دواتر لە رۆشنایی دانەوەی تێچووەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی عێراق بڕیار لە داهاتی نێو ئەو هەژمارە بدرێت. بەهۆی دوو سکاڵای وەزیری نەوتی عێراق و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پێشووی پارێزگای بەسرە، کە لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٩ تۆماریان کردوون، دادگەی فیدراڵیی عێراق، لە ١٥.٢.٢٠٢٢، بڕیاری دا کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان \"نادەستوورییە\"، بۆیە هەڵیوەشاندەوە. دادگەکە هەروەها بڕیاری دا، کە دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای نەوتی بەرهەمهێندراوی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات. دادگەکە هەروەها مافی دایە وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئاستی یاسایی و راستی و دروستی گرێبەستەکانی نەوت و گازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیا بیانییەکان بکۆڵێتەوە. بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق، کە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکەنەوە، لە کاتێکدایە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە یاسایەک بۆ نەوت و گاز لە عێراق دەربکرێت.", "summary": "وەزیری نەوتی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کۆپییەکی هەموو گرێبەست و رێککەوتنە واژۆکراوەکانی نەوت و گاز و تۆماری هەناردەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بۆ رەوانە بکات بە مەبەستی وردبینیکردن و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی هەموارکردن و گونجاندنی ئەو گرێبەستانە لەگەڵ یاسا فیدراڵییەکانی عێراق. هەروەها پێشنیاز دەکات کۆمپانیایەک بەناوی (KROC) لە عێراق دروست بکرێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و چاودێریکردنی داهاتی ئەو نەوت و گازە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/300320227", "category": "iraq", "summary_length": 454, "article_length": 4523, "summary_token_count": 192, "article_token_count": 2003}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بڵاویکردووەتەوە، هەزار و ٩٠٩ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە. سەبارەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە \"ئەمڕۆ ٦٨ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، ٩٩٥ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەوە، سێ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە\". د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"بڕیارە مانگی داهاتوو یەکەم کاروانی پێکوتەی دژە کۆرۆنای بەرهەمی کۆمپانیای فایزەر بگاتە عێراق، کە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ژەمە پێکوتەیە، دوای گەیشتنیشی بەپێی رێژەی دانیشتووان دابەشدەکرێت بەسەر بەغدا و هەموو پارێزگاکان، لەگەڵ هەرێمی کوردستان\". تاوەکو ئێستا ٦١٠ هەزار و ٥٩٨ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون، ٥٧٤ هەزار و ٩٢٠ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، کە دەکاتە ٩٤.٢ % ی تێکڕای تووشبووان، ٢٢ هەزار و ٧١٠ تووشبووش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ١٤٠ لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، ١٢ هەزار و ٩٦٨ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ٣٧ هەزار و ٣٤١ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق کراون، ئەنجامی پشکنینی ٧٤٦ لەس پۆزەتیڤ بوون، هەروەها شەش تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/200120212", "category": "iraq", "summary_length": 191, "article_length": 1038, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 489}, {"article": "جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن سەرەتای مانگی ئایار و وەرگرتنی لیستی بەربژێران تاوەكو ١٤ی نیسان لەسەر بنەمای دیراسەكردنی فاكتەرە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بوو. \" بە گوتەی غەلای، ژمارەی ئەوانەی داواكاریان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان پێشكەشكردووە لەگەڵ قەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردن ناگونجێن، كە ٨٣ بازنەیە، لەگەڵ ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش ناگونجێن كە ژمارەیان ٣٢٩ كورسییە. گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەڵێت: \"ژمارەی ئەو حیزبانەی بە فەرمی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەن تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە ٢٤٩ حیزب، داواکاری ٥٩ حیزبیش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، ٣٠ هاوپەیمانیی پەسندكراون، ١٠ هاوپەیمانیش لە قۆناخی پێکهێناندان\". سەبارەت بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، جومانە غەلای گوتی: \"تائێستا ملیۆنێك و ٤٩ هەزار و ٣٧٠ دەنگدەر تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە، لەوانە ٢٧٩ هەزار و ٥٩٥ دەنگدەر لەدایكبووانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ ن، ١٤ هەزار و ٧٩٤ دەنگدەر ئاوارەن کە لە رێگەی بایۆمەتری تۆمارەکانیان نوێكراوەتەوە\". جومانە غەلای گوتیشی: \"تاوەکو ئێستا ١٣ ملیۆن و ٢٨٤ هەزارو ٩٣١ كارتی بایۆمەتری دابەشكراون. \" بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ٢٦ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار هاووڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە کە بڕیارە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت.", "summary": "گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ٢٤٩ حیزب بە فەرمی مۆڵەتی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو وەرگرتووە. ژمارەیەک حیزبیش تاوەکو ئێستا داواکارییان پەسند نەکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/070320214", "category": "iraq", "summary_length": 198, "article_length": 1325, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 624}, {"article": "بوودجەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە لەلایەن بانکی ناوەندی و چەندین بانکی کەرتی تایبەتەوە لە عێراق دابینکرابوو، جێبەجێکارانی پرۆژەکە دەڵێن، ئامانجی سەرەکی لەو هەنگاوەیان نۆژەنکردنەوەی شەقامی موتەنەبی بوو بێ گۆڕینی سیمای کولتووری و مێژوویی ئەو سیمبوولەی بەغدای کۆن، بەڵام چەند کتێبفرۆشێکی شەقامەکە دەڵێن، ئەوەی لە شەقامی موتەنەبی کراوە رێک پێچەوانەی ئەوەیە. ئەمیر دلێمی، دوکاندارە لە شەقامی موتەنەبی و دەڵێت، \"ئەو نۆژەنکردنەوەیەی لە شەقامی موتەنەبی کرا بەو جۆرە نییە کە خەڵکی لێی تێگەیشتوون، چونکە ئەو نۆژەنکردنەوەیە زۆر زیانی بە خاوەن دووکانەکان گەیاندووە، کرێی دووکانەکان زیاد بوو، تەنانەت زۆربەی زۆری دەرچەکانی کۆڵانەکانی سەر شەقامەکەیان داخستووە؛ ئەوەی کە خەڵکی پێیان وایە نۆژەنکردنەوەیە، تەنیا بۆیاخکردن بوو، لەگەڵ گۆڕینی شۆستەکە کە هیچ کێشەیەکی نەبوو\". پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی موتەنەبی نزیکەی چوار مانگی خایاند، حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەو هەنگاوەی بەشێکە لە گەڕاندنەوەی بەغدا بۆ رێڕەوی مێژوویی و رۆشنبیری و هونەری خۆی، لەڕێگەی کردنەوەی پێشانگەی کتێب و تابلۆ، سازکردنی فیستیڤاڵ و ئاهەنگی جۆراوجۆر، دوای چەند دەیەیەک لە کێشەی تائیفی و تووندوتیژی لە پایتەختی عێراق. عومەر مونزر، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای نۆژەنکاری شەقامی موتەنەبی ئاماژە بەوە دەکات، \"تێچووی پرۆژەکە بێگومان بە تەواوەتی لەلایەن سندووقی پارەدارکردنەوەوە دابینکرا، تێکڕای تێچووەکەی گەیشتە سێ ملیار دیناری عێراقی، بریتی بوو لە گۆڕینی رووی شەقامەکە و تەواوی شۆستەکان، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی رووی دووکان و باڵەخانەکان بەشێوەیەکی کولتووری بۆ پاراستنی مێژووی، وەکو ئەوەی کە پێشتر هەبوو\". شەقامی موتەنەبی کە بەناوی یەکێک لە بەناوبانگترین شاعیری عێراق و عەرەب ناونراوە، نزیکەی یەک کیلۆمەتر درێژە و یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٢ لەلایەن شا فەیسەڵی یەکەم، شای ئەو کاتەی عێراق کرایەوە، شەقامەکە چەندین باڵەخانەی تێدایە کە هی سەردەمی عوسمانییەکانە. شەقامەکە زیاتر رۆژانی هەینی قەرەباڵخە و شوێنێکی سەرەکی دابینکردنی کتێبە بۆ خوێندکاران، نووسەران و رۆشنبیران.", "summary": "نۆژەنکردنەوەی شەقامی موتەنەبی کە بەناوبانگترین و دێرینترین شەقامی کتێبخانەکانی بەغدایە مشتوومڕی دروستکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220320222", "category": "iraq", "summary_length": 108, "article_length": 1805, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 837}, {"article": "سوپای عێراق لەو ناوچەیەدا هەن، بەڵام خەڵكی گوندی مەنسور متمانەیان بە ئەمنییەت نییە، خۆیان شەوانە پاسەوانی دەگرن، داعش ویستوویەتی خانووێک بگرێ کە پاسەوانی لە گوند دەکەن، تەقەیان لێکردن، بەڵام هیچیان بە هیچ نەکرد. ئەحمەد عەلی، دانیشتوویەکی گوندەکە لە شەڕەکەدا بە فیشەکی چەکدارەکان بریندار بوو، دۆخی تەندروستیی جێگیرە و دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاوەتەوە ماڵەوە. لە پاشماوەی قەوانی فیشەکەکان و شوێن گوللەی چەکدارەکان بەسەر بەربەستەکانی سەر خاڵەکەوە دەردەکەوێ شەڕێکی قورس لەو شوێنە روویداوە. هێرشەکەی سەر ئاوایی مەنسوور لە حەفتەغار لە ماوەی یەک شەودا دووەم هێرشی چەکداری بوو، دوای ئەوەی لە گوندی دوگشمانی سنووری رەشاد پەلاماری سەنگەرێکی حەشدی هۆزەکان درا. ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی ١٠ رۆژە هێزە سەربازییە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆتاییهێنان بە جموجۆڵی داعش دەست پێکردووە و دەیان مۆڵگەیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی چەکدارەکاندا گرتووە.", "summary": "چەکداری داعش چوونە سەر گوندی مەنسور لە داقووق و دەیانویست کەسێک بڕفێنن، تەقەیان لە خاڵی پاسەوانی کرد جووتیارێک بریندار بوو، دوای ٢٥ خولەک شەڕ خەڵکی گووندەکە توانییان سەرکەون و، چەکدارەکان هەڵاتن، بە گوتەی ئەوانەی قسەیان بۆ رووداو کرد، شەش چەکداری داعش لە هەردوولای گوندەوە هێرشیان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/270420227", "category": "iraq", "summary_length": 288, "article_length": 863, "summary_token_count": 126, "article_token_count": 390}, {"article": "ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاند: \"ئەمریكا نیازی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا نییە، ئێستاش ئیدارەی ئەمریكا تیشك دەخاتە سەر كاری دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە ئەنجامی باش\". تۆلەر ئاماژەی بە هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد بۆ سەر ناوچەی سەوز و بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق. گوتی: \"ئەو هێرشانە بە ئامانجكردنی سەروەری عێراقە، بەڵام حكومەتی عێراق هەنگاوی باشی ناوە بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە\". دوای زیادبوونی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز لە بەغدا، بەرپرسانی ئەمریکا لە سەرووی هەمووشیانەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەیان کرد. دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە سێی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠ كە ئەمریكا بە هێرشكردنە سەر بارەگاكانی لە عێراق تۆمەتباری دەكردن، بە ئامانجكردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق زیادی كردووە. هەفتەی رابردوو قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەڵێنیدا ئۆپەراسیۆنەكانی \"بەرگری\" بەردەوام دەبن، بۆ داخستنی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و گوتی: \"هیچ دەرفەتێك بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار، بنكەی سەربازی هەریر لە هەولێر و هیچ سوچێكی دیكەی وڵات نەماوە\". رۆژی پێنجشەممە ٨ - ٤ - ٢٠٢١ شانەی راگەیاندنی ئەمنیی رایگەیاند: \"هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەسەر رێگەی نێوان هیت - بەغداد، لە رۆژهەڵاتی بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری هینۆدا گرت، كە ٢٤ مووشەك و هەندێك جلوبەرگی سەربازی تێدابوو\". لە گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق كە رۆژی ٧ - ٤ - ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، واشنتن و بەغدا لەسەر كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق كۆكبوون. لە راگەیێندراوێكی هاوبەشدا رایانگەیاند: \"ئەركی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق تەنیا مەشقپێكردن و راوێژكردن دەبێت، ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر سەركەوتنی هاوبەشی ستراتیژی دەبێت و هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراقيش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە داعش نەتوانێ ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری عێراق. \" لە بەرامبەردا حكومەتی عێراق بەڵێنیداوە ئەو بنكە سەربازیانە بپارێزێت، كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدا جێگیرە، واشنتیش جەختیكردووەتەوە ئەو هێزانە بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە شەڕی دژی داعش لە عێراق دەمێننەوە. گرووپە چەكدارەكان و سیاسەتڤانەكانیان داوای دەركردنی ئەو ٢ هەزار و ٥٠٠ سەربازەی ئەمریكا لە عێراق دەكەن، كە بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە شەڕی دژی داعش لە عێراقن، بۆ ئەمەش پشت بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەبەستن، كە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەنگی لەسەردراوە، بەڵام هێشتا جێبەجێنەكراوە. سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق تۆلەر گوتی: \"لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە\".", "summary": "باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی نیازی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا نییە، دەشڵێت هێرشی گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز بە ئامانجكردنی سەروەری عێراقە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090420211", "category": "iraq", "summary_length": 168, "article_length": 2697, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 1244}, {"article": "راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، لە تەقینەوەکەی ناوچەی کازمییە ژمارەیەک قوربانی کەوتوونەتەوە بەڵام ئاماژەی بە ژمارەکان نەکردووە. هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکەش لە ناوچەی کازمییە بووە کە ناوچەیەکی شیعەنشینە و بەهۆی مەزاری ئیمام موسای کازم زیارەتکارانی شیعە دەچنە ئەو ناوچەیە و بەردەوام قەرەباڵخی پێوە دەبیندرێت. راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوی دووەمیدا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، تەقینەوەکەی کازمیە بەهۆی تەقینەوەی بووتڵێکی غازەوە بووە. بەشێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن چوار کەس کوژرابن و زیاتر لە ٢٠ کەس بریندار بن، بەڵام پەیامنێری رووداو رایگەیاند، \"ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان ئەوەی بە ئێمەیان گوتووە تەنیا دوو کوژراو هەن. \" راگەیاندنی ئەمنیی عێراق باسی لەوەشکردووە، زانینی هۆکاری تەقینەوەکە \"دوای لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانی ئەمنی و بینینی برینی بریندارەکان\" بووە کە دەرکەوت تەقینەوەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی بووتڵێکی غازەوە بووە. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.", "summary": "شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، \"تەنێکی نامۆ\" لە ناوچەی کازمیەی بەغدا تەقییەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پەیامنێری رووداویش ١٨ کەس برینداربوون و دوو کەسیش کوژراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/030620218", "category": "iraq", "summary_length": 177, "article_length": 978, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 438}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ دکتۆر حەیدەر حەنتووش، بەڕێوەبەری هۆبەی کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"شەوی رابردوو تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە، کە تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقارە. \" بەڕێوەبەری هۆبەی کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی گشتیی تووشبووان بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار، ٣١ تووشبووە، کە ٧ یان گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستیی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، ئاژەڵداران و ئەوانەی کاری گۆشتفرۆشی دەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە تاى خوێنبەربوون زیاترە، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایەت کە کەسانی دیکە تووشی تاى خوێنبەربوون نابن، بەڵکو ئەوانەی کە زیاتر لە ئاژەڵ نزیکدەبنەوە و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن یان سەریدەبڕن ئەگەری تووشبوونیان زیاترە. دوایین ئاماری تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە: ٤٣ تووشبوو و ١٤ مردن. رۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ چوار تووشبووی دیکەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار تۆمارکران، بە گوتەی دکتۆر حەیدەر حەنتوش، بەڕێوەبەری یەکەی نەخۆشییە گوێزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگاکەش، زۆرترین ژمارەی تووشبووان لەسەر ئاستی عێراق بەو پەتایە لە سنووری پارێزگای زیقارە. بە گوتەی بەڕێوەبەری یەکەی نەخۆشییە گوێزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار، تەمەنی تووشبووەکان بەگشتی لەنێوان ١٧ بۆ ٤٧ ساڵاندایە. تاى خوێنبەربوون لەڕێگەى بەریەککەوتن لەگەڵ ئاژەڵ یان پێوەدانى مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بەهۆى بەریەککەوتنى راستەوخۆوە لەنێوان مرۆڤدا دەگوازرێتەوە. دیارترین نیشانەکانى بریتین لە تا و ئازارى ماسوولکە و سکچوون.", "summary": "بەڕێوەبەرەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار رایدەگەیێنێت، تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لەو پارێزگایە بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/120520222", "category": "iraq", "summary_length": 189, "article_length": 1586, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 707}, {"article": "ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لەو بارەوە قسەی کرد. ستۆڵتنبێرگ گوتی، هێشتا بارودۆخی ئەمنیی عێراق ئاستەنگی هەیە و لەسەر ئەو بنچینەیەش ناتۆ پابەندە بە زیادکردنی پاڵپشتییەکانی بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە. سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکییان لەم هەنگاوە بریتییە لە پەرەدان بە توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ئەوەی بتوانن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا پشت بە خۆیان ببەستن، رێگە لە بەهێزبوونەوەی داعش بگرن و سەقامگیریی وڵات بپارێزن. یانس ستۆڵتنبێرگ ئەوەی خستەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی بەرگری داوایان لە فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکانیان کردووە لە عێراق پەرە بە ئەرکەکانیان بدەن. سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی لەوەش کرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە زیادبوونی هێرشەکان دژی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق کردووە و بە مایەی نیگەرانی ناوی بردن.", "summary": "وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ رێککەوتن کە راهێنانکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەلایەن راهێنەرە سەربازییەکانی ناتۆوە زیادبکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/231020205", "category": "iraq", "summary_length": 150, "article_length": 863, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 382}, {"article": "بەپێی راپۆرتی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەسەر بنەمای داتای کێڵگە نەوتییەکان، بەهۆی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس، لەو مانگەدا نەوتی عێراق زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل لەچاو مانگی پێشوودا کەمیکردووە. لە مانگی تەممووزدا عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە رۆژانە ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە. هاوکات مانگی حوزەیران ئاستی بەرهەمهێنان ٣ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا. ئەمەش جاری یەکەمە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە ئاستی بەرهەمی نەوت لە عێراق هێندە کەمبکات. لەکاتێکدا پێشووتر بەرهەمی نەوتی عێراقی رۆژانە زیاتر لە ٤ ملیۆن بەرمیل بووە. هۆکاری دابەزینی ئاستی بەرهەمەکەش رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بووە. وەزارەتی دارایی عێراقیش لە دوایین راپۆرتیدا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی کودستان ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەغدا داوای لە هەولێر کردووە پابەندی رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بێت و ئاستی بەرهەمی نەوت کەمبکاتەوە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمی رۆژانەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەو ژمارەیە کەمتر بێت.", "summary": "بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە مانگی تەممووزی رابردوودا کەمترین ئاستی تۆمارکردووە، کە لە پێنج ساڵی رابردوودا رووینەداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/180820204", "category": "iraq", "summary_length": 117, "article_length": 933, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 426}, {"article": "هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، کاژێر ٩: ٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ - ٠٨ - ٢٠٢١، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دەگاتە کۆشکی کۆماری و لەلایەن د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لێدەکرێت و رێوڕەسمێکی تایبەت رێکدەخرێت. دواتر هەردوو سەرۆک کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەمجام دەدەن. بڕیارە لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی لە کاژێر ١٢: ٠٠ی نیوەڕۆ بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێبکات و ماوەی ٢ کاژێر بەردەوام دەبێت، سەرۆکی وڵاتان وتاریان دەبێت. ئەوانەی تاوەکو ئێستا بڕیارە بەشداری لووتکەکە بکەن، بریتین لە هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا - شا عەبدوڵڵا، پاشای ئوردن - عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، شێخ سەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاییان، وەزیری دەرەوەی ئێران مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە و نوێنەرانی ئیمارات و قەتەر. لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە یەکەمجارە کۆبوونەوە و لووتکەیەکی فراوانی لەو شێوەیە لە بەغدا رێکبخرێت بە بەشداری سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی ٩ وڵات، هەرچەند چاوەڕێی ئەوە دەکرێت لە پەراوێزی لووتکەکە کۆبوونەوەی دووقۆڵی بکرێت. ئامانجی سەرەکیی بەستنی ئەم لووتکەیە، پەیوەندیی بە پرسی ئابووری، سیاسییەکان و ئەمنی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە هەیە. بڕیاریشە ئیمانوێل ماکرۆن ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەبێت.", "summary": "لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە فراوانترین کۆبوونەوەی سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵاتە لە عێراق. ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە عێراق رۆڵی نێودەنگیری لە کێشە و ململانێکانی ناوچەکە ببینێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/280820211", "category": "iraq", "summary_length": 213, "article_length": 1348, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 631}, {"article": "شیعەکان دەچنە حوسێنییەکان و بە نزا، لەخۆدان و شیوەن یادی \"شەهیدکردنی\" ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب دەکەنەوە. حوسێنیەی داود عاشوور، یەکێکە لە بەناوبانگترین حوسێنیەی بەسرە و عێراق، بۆ ماوەی ٣٢ رۆژ هەموو ئێوارەیەک دوای نوێژی ئێوارە قورئان خوێندن، نزاو شیوەن بۆ ئیمام حوسێن بەڕێوەدەچێت.", "summary": "موحەڕەم مانگە تایبەتەکەی شیعەکانە، هەموو ساڵێک بە رێوڕەسمێکی تایبەت شیعەکان ئەو یادە دەکەنەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رێوڕەسمەکە بە جێبەجێکردنی رێکارە خۆپارێزییەکان بەڕێوەدەچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/25082020", "category": "iraq", "summary_length": 204, "article_length": 292, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 148}, {"article": "عەلی شەداد جۆرانی، ئەندامی ليژنەی نەوت و غاز لە هاوپەیمانێتیی دەوڵەت لە پەرلەمانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"عێراق یەکگرتووە و دەبێت هەمووان لە باکوورەوە بۆ باشوور و لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوای لە سامانەکەی سوودمەند بن. ئێستا بڕیاری دادگەی فیدراڵی پابەندکەرە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ چارەیەکی نییە ئەوە نەبێت کە لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق دابنیشێت و باس لەو گرێبەستانە بکەن کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتدا کردوویانن و چاویان پێدا بخشێندرێنەوە. \" بە گوتەی ئەو ئەندامەی ليژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، \"حکومەتی ناوەندی دەتوانێت هێزێکی دیکەیش بەکاربهێنێت کە ئەویش بابەتی سزاکانە کە سزا بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت هەر وەکو ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا لە سەردەمی حکومەتی عەبادیدا روویدا، کە گەشتی ئاسمانیی شارستانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەخە کرد. زۆر شتێکی لۆجیکییە و دەکرێت گەمارۆ بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان. رەنگە حکومەتی عێراق بەشە بودجە نەنێرێت، مووچەی فەرمانبەران رابگرێت. \" عەلی شەداد جۆرانی ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر بگاتە ئەوەیش، دۆخەکە تێکناچێت، بەڵکو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێیان خۆش دەبێت، چونکە هەموو سەری مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەردەگرن \"لە کاتێکدا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت لە کاتی خۆیدا مووچەیان بداتێ. \" هەروەها لە قەرزەکانی حکومەت سوودمەند دەبن، ئەوەیش دادگەریی کۆمەڵایەتی دێنێتە ئاراوە. ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە کرد، بڕیاری دادگەی فیدراڵی یاساییبوونی فرۆشتنی نەوت و گازی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەڵوەشاندەوە، بەپێی ئەو بڕیارەیش هەموو کاروبارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و گاز نایاساییە و دەبێت راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و دیوانی چاودێریی داراییەوە بکرێت. عەلی شەداد جۆرانی پێیوایە، \"ساڵانی پێشوویش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنەکانیەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق پابەند نەبووە کە دەبوو رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە عێراق بدات، بەڵام نەیداوە. \" ئەو ئەندامەی هاوپەیمانێتیی دەوڵەت ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە بودجەی وڵاتدا بەشداربێت و ١٧ % ی بەشی خۆی ببات، دەبێت پابەندی ئەرکە یاساییەکانی بێت. ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بکات، ئەوا ناکرێت بێدەنگیی لێبکرێت، چونکە لە دۆخێکی وادا رێکخراوی ئۆپێک لێپێچینەوە لە حکومەتی عێراق دەکات لەسەر ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی زیادە بە رێگەی گرێبەستی نایاسایی بەرهەم دەهێنێت. بەشێکی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بە بڕیارێکی سیاسی و سزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناودەبەن. ئەندامەکەی ليژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، \"ئەمە بابەتێکی سیاسی نییە کە هی دوای ئەم هەڵبژاردنانە بێت، بەڵکو سکاڵاکە لە ساڵی ٢٠١٢ وە لە دادگەی فیدراڵییە و لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە کراوە. رەنگە کاتەکەی نیشانەی پرسیاری لەسەربێت، بەڵام ئەوە سەلمێندراوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرێبەستی نایاسایی و نادەستووری نەوتی فرۆشتووە. ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵی مێژوویی و سەنگینە و عێراق یەکدەخات نەک ئەوەی هەڵیبوەشێنێتەوە. \" جۆرانی پێیوایە، ئەم قۆناخە بەرگەی دواخستنی یاسای نەوت و غاز ناگرێت و دەڵێت، \"ئێمە لە لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سرووشتییەکان جەختمان لە دانانی یاسایەکی فیدراڵی بۆ نەوت و گاز کردووەتەوە. بەم نزیکانە ئەو یاسایە دەخرێتە روو و داوا لە حکومەت و وەزارەتی نەوت کراوە کە تێبینییەکانیان لەسەر ئەو یاسایە بنێرن. ئەم قۆناخە بەرگەی دواخستنی یاسای نەوت و گاز ناگرێت، ئەو یاسایە دەستەبەرکەری پەیوەندیی نێوان حکومەت و هەرێم و پارێزگاکان دەبێت. \" ئەو پەرلەمانتارە ئەوەیشی خستەڕوو، لە نەبوونی یاسای نەوت و گازدا هەر هەرێمی کوردستان زیانمەند نییە، بەڵکو هەموو ئەو پارێزگایانەیش زیانمەندن کە نەوت و گازیان هەیە. عەلی شەداد جۆرانی باسی لەوە کرد، \"ئەگەر فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بکەوێتەوە دەست حکومەتی عێراق، زۆر شت هەیە مافی هەرێمی کوردستان بپارێزن. دەقی دەستووری هەن کە ناتوانرێت پێیان لێ بکشێندرێنەوە و حکومەتی ناوەندی پابەندی ئەو دەقانەیە. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەتوانێت رێکاری یاسایی بگرێتەبەر. لە لایەکی دیکەوە دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی کوردستان دەستەبەرکەری مافە نەوتی و گازی و وەبەرهێنانەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت. \" بە گوتەی جۆرانی، \"دەستوور رێگەی نەداوە هەرێمی کوردستان نەوت و گاز دەربهێنێت و بیفرۆشێت. بەو جۆرە نییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیڵێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەرپێچییەکی گەورەی دەستوورییەوە و ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت و رێز لە دەستوور نەگرێت، رەنگە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا تووشی کێشەی دیکە ببێت. \" ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانێتیی دەوڵەت جەختی لەوەش کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر دەیەوێت کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا چارەسەر ببن، دەبێت هەموو فایلەکان ئاشکرا بکات و گرێبەستەکان بخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.", "summary": "ئەندامێکی ليژنەی نەوت و غاز لە هاوپەیمانێتیی دەوڵەت لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی نەوت و گازەوە پابەندی بڕیاری دادگەی فیدراڵی نەبێت، ئەوا دەکرێت حکومەتی عێراق سزای بدات و گەمارۆی بخاتەسەر و گەشتی فڕۆکەخانەکان قەدەخە بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/230520227", "category": "iraq", "summary_length": 270, "article_length": 4312, "summary_token_count": 123, "article_token_count": 1921}, {"article": "بەگوێرەى نووسراوێکى کۆمیسيۆنى راگەیاند و گەیاندنى عێراقى کە لە ١٤ ى نیسانى ٢٠٢٢ ئاڕاستەى کەناڵى یو تیڤى کردووە، بڕیارى راگرتنى بەرنامەى \"لەگەڵ ئەحمەد مەلا تەلال\"ى هەڵوەشاندووەتەوە. رۆژی ٣ ـی نیسان لە بەرنامەیەکدا ئەحمەد مەلا تەلال، پێشکێشکار و ئەیاد تائی، ئەکتەر، بەشێوەى تەنز باسیان لە گەندەڵییەکانى نێو وەزارەتى بەرگریی عێراق کرد. ئەو وەزارەتە سکاڵاى یاسایی لەسەر کەناڵەکە، پێشکێشکار و میوانەکەش تۆمارکرد، لە ٨ ـی نیسان چوونە بەردەم دادوەر. کۆمیسیۆنى راگەیاندن و گەیاندن لە ٥ ـی نیسان، بڕیارى راگرتنى بەرنامەکەیدا، بەڵام بە گوێرەى نووسراوەکە لە ١٣ ـی نیسان وەزارەتى بەرگریی ئەو سکاڵایەى کشاندووەتەوە کە لەسەر ئەو بەرنامەیە پێشکێشی کۆمسیۆنەکەی کردووە، ئەویش بڕیارى راگرتنى بەرنامەکەى هەڵوەشاندووەتەوە. کۆمیسیۆنەکە ئاماژە بەوەش دەکات، کەناڵى یو تیڤى کە بەرنامەکەى تێدا پەخش دەکرێت لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بەو کێشەیە. جگە لەوەى کەناڵەکە بەڵێننامەى \"دووبارە نەکردنەوەى ئەو لادانەى\" پڕکردووەتەوە و پێشکێشکار و کەناڵى یو تیڤى داواى لێبوردنیان لە وەزارەتى بەرگریى و کارمەندانى کردووە.", "summary": "کۆمیسیۆنى راگەیاندن و گەیاندنى عێراقى بڕیارى راگرتنى پەخشى بەرنامەى \"لەگەڵ ئەحمەد مەلا تەلال\" هەڵدەوەشێنێتەوە و دەڵێت، \"کەناڵى یو تیڤى و وەزارەتى بەرگریى لەسەر کێشەکەى نێوانیان رێککەوتوون و پێشکێشکارەکەش داواى لێبووردنى کردووە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/170420228", "category": "iraq", "summary_length": 229, "article_length": 1020, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 497}, {"article": "تۆڕی میدیایی رووداو یەکێکە لەو ٨٤ کەناڵەی کە رووماڵی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دەکات، بەپێی راگەیێندراوی لیژنەی راگەیاندنی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، هەموو کەناڵێکیش دەتوانێت یەک کەس بنێرێت کە هەڵگری ناسنامەی ئەو کەناڵە بێت یاخود رێگەپێدانی کەناڵەکەی هەبێت. لە راگەیێندراوی لیژنەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەموو کەناڵێک دەتوانێت یەک پەیامنێر و یەک کامێرامانی هەبێت لە یەک شوێندا. هەروەها هیچ کەناڵ یاخود ئاژانسێک رێگەی پێنادرێت جگە لەو ژمارەیە لە رۆژنامەڤانەکانی کە بۆی دیاریکراوە زیاتری هەبێت، رۆژنامەڤانەکانیش لە ئوتێل بابل لە بەغدا بەپێی ئەو کاتەی کە دواتر بڵاودەکرێتەوە کۆدەبنەوە بۆ رووماڵکردنی سەردانەکە. بەشێک لەو ٨٤ کەناڵەی کە رێگەیان پێدراوە رووماڵ بکەن بریتین لە: تۆڕی میدیایی رووداو، ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، رۆژنامەی تایمز، کەناڵی جەزیرە، واشنتن پۆست، ئێن بی سی نیوز، بی بی سی نیوز، گۆڤاری تایمز، ئاژانسی رۆیتەرز، سکای نیوز، وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، سی ئێن ئێن و ئاژانسی فرانس پرێس. راگەیێندراوەکە پەیوەستە بە عێراقەوە و بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە هەرێمی کوردستانیش شوێنێک دیاریکراوە بۆ پێدانی مۆڵەت بە دەزگاکانی راگەیاندن. لیژنەی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، تەنیا بۆ رووماڵی پاپا فرانسیس لە هەرێمی کوردستان، ٤٢ رۆژنامەڤانی عێراق، ٨٣ رۆژنامەڤان لەگەڵ خودی پاپای ڤاتیکان دێن، هەروەها ٧٨ دەزگای راگەیاندنی هەرێمی کوردستان لە رووماڵەکەدا بەشدار دەبن. ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە پاپا فرانسیس لە عێراق وێنە: AFP / Sabah ARAR pic. twitter. com / ١ QuRHyvbIy - Rudaw (@ Rudawkurdish) March ٢,٢٠٢١", "summary": "لیژنەی راگەیاندنی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق رایگەیاند، ٨٤ دەزگای راگەیاندن رووماڵی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق دەکەن، رۆژی ٢ تاوەکو ٤ی ئادار کاژێر ١١: ٠٠ بۆ ٠٤: ٠٠ی ئێوارە دیاریکراوە بۆئەوەی دامەزراوە میدیاییەکان باجەکانیان وەربگرن کە لە ئوتێل بابل وەردەگیرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/020320217", "category": "iraq", "summary_length": 262, "article_length": 1479, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 675}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩/١/٢٠٢٢، نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هەموو شێوەیەک ئەوەی لە هەندێک دەزگاکانی راگەیاندن و لەلایەن کەسایەتییە سیاسییەکانەوە باسیان لێوەدەکرێت رەتدەکەنەوە و دەڵێت \"لە میانی سەردانەکە هادی عامری بۆ هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی و بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز سەرۆکی حکومەت، گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت، یاخود بەربژێرکردنی هیچ کەسێکی سیاسی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نەکراوە. هەموو ئەو قسانەی باسیان لێوەدەکرێت درۆن و دەچێتە چوارچێوەی تێکەڵکردنی کارتەکان و شێواندنی رای گشتی\". نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن ئاگادار و وردبن و هەواڵ و زانیارییەکان لە سەرچاوەی فەرمی بگوازنەوە. رۆژی دووشەممە ١٧/١/٢٠٢٢، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.", "summary": "هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رەتیدەکاتەوە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی گفتوگۆیان لەسەر هیچ بەربژێرێکی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/190120221", "category": "iraq", "summary_length": 139, "article_length": 910, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 389}, {"article": "ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: \"لە رێگەی دوو فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقییە ٣٧٠ کۆچبەر و دوو فڕۆکەی دیکەی کۆمپانیای فلای بەغدا ٣٢٠ کۆچبەری دیکەمان گواستووەتەوە عێراق\". سەحاف گوتی وەزارەتی دەرەوە کار دەکات بۆ گێڕانەوەی زۆرترین کۆچبەر، بەڵام پێویست بە کاتی زیاتر هەیە بەهۆی پەرش و بڵاوبوونیان لە نێوان سنوورە جیاوازەکانی وڵاتاندا و هاوکات هەوڵی قایلکردنیان دەدات بۆ گەڕانەوەی خۆویستانە نەک بەزۆر. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا هەر کۆچبەرێک پارەی لێ بڕابێت و توانای گەڕانەوەی نەبێت بۆ عێراق، وەزارەتەکەیان تکتی گەڕانەوەی بۆ دابین دەکات و خەرجییەکانی گەڕانەوەی لە ئەستۆ دەگرێت. سەحاف باسی لە پلانێکی حکومەتی عێراق کرد بۆ رێگری لە دیاردەی کۆچ و گوتی: \"وەزارەتی دەرەوە لەسەر ئاستێکی باڵا لەپەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتەکانی دەرەوەی بێلاڕووس، لیتوانیا، پۆڵەندا و لاتیڤیا بۆ بەرگرتن لە دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی بەرێگا نایاساییەکان و هاندان بۆ کۆچکردن\". باسی لەوەشکرد، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جۆزیف بۆریل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پەیوەندیی تەلەفۆنیی بەردەوامیان هەیە بۆ چارەسەری ئەم پرسە. دوای ئەوەی بێلاڕووس سنووری وڵاتەکەی بەرووی کۆچبەراندا کردەوە، ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان روویان لەو وڵاتە کردووە و لەوێوە هەوڵدەدەن بچنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لەوانەش لیتوانیا و لاتیڤیا، بەڵام پاسەوانانی سنووری ئەو وڵاتانە رێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ نێو خاکەکەیان دەکەن.", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاشکرایدەکات هاوئاهەنگیی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا دەکات بۆ بەرگرتن لە دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کاری قاچاخچێتی. ئاشکراشیکرد تاوەکو ئێستا ٦٩٠ کۆچبەری عێراقیان گەڕاندووەتەوە، کە لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاڕووس، لیتوانیا، پۆڵەندا و لاتڤییا گیریان خواردبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/17082021", "category": "iraq", "summary_length": 279, "article_length": 1365, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 617}, {"article": "ئیبتیهال داینی، بەڕێوەبەری نووسینگەی كۆچ لە پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"دەنگۆكانی كۆچكردنی خێزانە کریستیانەکان لە پارێزگای دیالە هیچ بنەمایەكی دروستیان نییە، ١٦ خێزانی کریستیانیش لە شاری بەعقووبە هەن. \" بە گوتەی داینی، نە پێش داعش نە دوای داعش لە هیچ ناوچەیەكی سنووری پارێزگای دیالە خێزانە کریستیانەکان رووبەڕووی كۆچپێكردن نەبوونەتەوە و دەڵێت: \"دوای هاتنی داعش پڕۆسەی كۆچكردن دەستی پێكرد و ژمارەیەكی زۆری خێزانەكانی سوننە و شیعە لە ناوچەكانی خاڵس، شارەبان، مەنسورییە، سەعدیە و گوڵاڵە بەرەو ناوچە و شارەكانی دیكەی عێراق كۆچیان كرد. \" دوای ساڵی ٢٠٠٣ خێزانە کریستیانەکانی عێراق لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە رووبەڕووی كردەوەی تووندوتیژی بوونەوە و كەنیسەكانیان تەقێندرانەوە. دوای هاتنی داعشیش لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ دا دەیان هەزار کریستیانی ناوچەكانیان جێهێشت. لە ٣٠ ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠ ـدا بەشار وەردە، سەرۆكی قەشەكانی ئەبرەشیەی كلدانییەكان لە كەنیسەی مار یوسف لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"بەراورد بە ساڵانی رابردوو ساڵی ٢٠٢٠ كاریگەریی زۆر زیاتری لەسەر پێكهاتەكانی عێراق هەبوو. ئێستا كەمتر لە ٥٠٠ هەزار کریستیان لە عێراق ماون، نزیكەی ملیۆنێکیش كۆچیان كردووە. پێیشم وانییە جارێكی دیكە بگەڕێنەوە؛ بەهۆی نالەباریی رەوشی ئەمنی و نەبوونی ماف و هەلی كارەوە. \"", "summary": "فەرمانگەی كۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دیالە دەنگۆكانی كۆچكردنی خێزانە کریستیانەکانی لە پارێزگاكە رەت كردەوە و دەڵێت: \" ١٦ خێزانی مەسیحی لە شاری بەعقووبەی سەنتەری پارێزگای دیالە هەن. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220120214", "category": "iraq", "summary_length": 180, "article_length": 1198, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 534}, {"article": "شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ - ٠٣ - ٢٠٢٢، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ویستی پۆڵایین پشکنین و راوەدوونانی چەکدارانی داعشە لە ناوچەکانی باشووری حەزەر و بیابانی جەزیرە لە باکووری رووباری فورات و رۆژئاوای سەرسار لە نێوان پارێزگاکانی سەڵاحەدین، نەینەوا و ئەنبار، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی سوپا و هێزی ئاسمانیی عێراق. هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ' ویستی پۆڵایین '، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ' شێرەکانی بیابان ' ی دەستپێکرد، بۆ پشکنینی ناوچەکانی شارۆچکەی قایم و بیابانی جەزیرە لە پارێزگای نەینەوا، بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا. سەبارەت بە وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ' شێرەکانی بیابان ' لە سێ بەرەی سەرەکییەوە دەستیپێکرد، بە بەشداری لیواکانی (١٣، ١٧، ١٨ و ١٩)ی حەشدی شەعبی و فەوجی قەڵخانی قایم و حەشدی هۆزەکان. لە سەرەتای ئەم هەفتەدا، عەمید رەحیم یونس، فەرماندەی لیوای ١٨ی پاسەوانی سنووری عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە دەستمان بە قایمکردنی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا کردووە، بە هەڵکەندنی خەندەق بەقووڵی سێ مەتر و پانیی سێ مەتر، دواتر بە تەلبەندکردن و کامێرا، هەروەها دوای سەردانەکەی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ سنوورەکە؛ دەستکرا بە دروستکردنی شوورەی کۆنکرێتی بۆ قایمکردنی سنووری شارەدێی سنوونێ لە شنگال، شوورەکە ٣ مەتر بەرزە و ٧٠ سانتیمەتر پانە و بۆ رێگرتن لە دزەکردنی ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان و بەقاچاخبردن دروستکراوە\". عێراق نزیکەی ٦٠٠ کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ سووریا هەیە، کە لە پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار، بەپێی حکومەتی عێراق، سنوورەکە لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەعس لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وە بووەتە رێڕەوی دزەکردنی چەکدارانی گرووپە تووندڕەوەکان لە خاکی سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق.", "summary": "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، سەڵاحەدین و رۆژئاوای نەینەوا، ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی ' ویستی پۆڵایین ' یان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا و ئەنبار بە بەشداری هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو پارێزگایانە دەستپێکرد، بۆ پشکنینی بیابان و دەشتایی نێوان ئەو سێ پارێزگایە و راودوونانی چەکدارانی داعش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/290320221", "category": "iraq", "summary_length": 295, "article_length": 1843, "summary_token_count": 147, "article_token_count": 864}, {"article": "عەلی بدێری، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بابەتی پێکهێنانی هاوپەیمانی و لیستی هاوبەش لەنێوان عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، تەنیا قسەی راگەیاندنەکانە و تاوەکو ئێستا گفتوگۆی لەسەر نەکراو. ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی حیکمە باسی لەوەش کردووە، بەڵام عەممار حەکیم لە چەندین بۆنەدا جەختی لە پێکهێنانی هاوپەیمانی و لیستێکی هاوبەشی نیشتمانیی بەشدار لە هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی کردووەتەوە لە فاوەوە و تاوەکو زاخۆ. هەروەها ئایات موزەفەر، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاوپەیمانیی نەسر لەگەڵ چەترێکە هەموو هێزە میانڕەوکان کۆبکرێنەوە، بۆ خزمەتکردنی وڵات. گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ئاماژەی بەوەش کرد، بابەتی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لەنێوان ئەو چوار لایەنە، گفتوگۆی فەرمیی لەسەر نەکراوە، ناکرێت هەر تەنیا قسە لەسەر ئەو چوار لایەنە بکرێت، بەڵکو لایەنی دیکەش هەن و دەکرێت هەمووان پێکەوە کۆبکرێنەوە. ئایات موزەفەر جەختی لەوەش کردووەتەوە، هاوپەیمانیی نەسر کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە، دەیەوێت ببێتە بازنەیەکی هاوبەش بۆ گەیاندنی هەموو لایەنەکان. ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.", "summary": "پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمە رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانیی نێوان عەممار حەکیم، د. بەرهەم ساڵح، محەممەد حەلبووسی و حەیدەر عەبادی تەنیا قسەی راگەیاندنەکانە و گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسریش دەڵێت، هاوپەیمانیی نەسر لەگەڵ چەترێکە هەموو هێزە میانڕەوەکان کۆبکرێنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/020220217", "category": "iraq", "summary_length": 250, "article_length": 1272, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 579}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، \"بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٠٩/٠٦ هێزەكانی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری ٤ چەكداری داعشیان لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای كەركووك دەستگیركردووە كە بە تاوانی پەیوەندییان بە رێكخراوی داعشەوە بە گوێرەی ماددەی ٤ی تیرۆر یادداشتنامەی دەستگیركردنیان لەلایەن دادگاوە لە دژ دەركراوە\". لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بەپێی زانیاریەكان ئەو چەكدارانە لە ژمارەیەك كردەوەی توندوتیژی دژی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییانی سڤیل بەشدارییان كردووە. هەروەها لە پرۆسە ئەمنییەكەدا هێزەكانی هەواڵگری دەستیان بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیی جۆراوجۆردا گرتووە. ئاماژە بەوە دەکرێت بەم دواییانە هێرشی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیل لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدین و دەوروبەری شاری بەغدا زیادی کردووە. ئەوەش لە کاتێکدایە هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە راوەدوونانی چەكدارانی داعش لە ناوچە بیابانەکانی ئەو پارێزگایانە.", "summary": "وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئاژانسی هەواڵگری لە پارێزگای كەركووك چوار چەكداری داعشی دەستگیركرد، سەرەڕای دەستبەسەردارگرتنی بڕێك چەك و تەقەمەنی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/060920204", "category": "iraq", "summary_length": 147, "article_length": 894, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 402}, {"article": "د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە وەڵامی پرسیارێکی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا لەبارەی ئەوەی کە ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا چەندە، گوتی، بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە بەدەستیان گەیشتووە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ ١٣.٩ % زیادکراوە. پێشتر پشکی هەرێمی کوردستان بە ١٢.٦٧ % لە بودجەی گشتیی عێراق دیاریکرابوو، بە گوتەی د. جەمال کۆچەر، بەم شێوەیە ٩.٥ ترلیۆن دینارەکە زیاد دەبێت بۆ نزیکەی ١١ ترلیۆن دینار. لەمیانی بەشداریکردنیشی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەڤیزیۆنی رووداو ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، ئەمشەو دەنگ بە کۆی پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیش لە بودجە بە ١٣.٩ % دەنگی لەسەر دراوە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی رێژەی دانیشتووان بووە کە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ١٣.٩ % ی کۆی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت. د. جەمال کۆچەر دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی بەو شێوەیەی ئێستا بە \"قازانجی هەرێمی کوردستان\" و \"دەستکەوت\" ناوبرد و گوتی، ئەگەر قەیرانی ئابووری دروست ببێت، بەغدا یەدەگی بانکیی هەیە و دەتوانێت قەرز بکات. ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستەڕوو، بەو داهاتەی هەرێمی کوردستان هەیەتی و بەو پارەیەش کە بەغدا بۆی دەنێرێت، دەبێت \"لێبڕین و دواکەوتنی مووچە\" نەمێنێت. رۆژی چوارشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەربوو، ماددەی ١١ بوو لە پرۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانەوە. ناوەڕۆکی مادەی ١١ بەمشێوەیە: شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤ - ٢٠٢٠ یەکلایی کرایەوە، بە هاوئاهەنگی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی لەگەڵ دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە رێگەی وردبینیکردن هەموو حیساباتی کۆتایی داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، لەدوای جیاکردنەوەی خەرجییە سیادییەکان و ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکراوە لەچوارچێوەی خەرجییەکانی حاکیمە و پارەی تەرخانکراوی لە یاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵی لەماوەی ساڵانی ٢٠١٤ - ٢٠١٩. ئەلف: دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە رادەستکردنی ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ بە حکومەتی عێراق، هەروەها داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی گەنجینەی گشتی دەوڵەت بکات. ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ بەکاربردنی ناوخۆ لە هەرێم و تێچووی بەرهەمهێنان و کارپێکردن و گواستنەوە خەرجدەکرێت. ئەم بڕگەیە بە هاوئاهەنگیی لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. - ب: حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەرانی لەو پشکەی بەریدەکەوێت. - ج: هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ گەنجینەی دەوڵەت، بەگوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی فیدراڵی، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێریی هەرێم بۆ وردبینیکردن لە داتاکانی پەیوەست بەو داهاتانە. - دال: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندکراوە بە دانەوەی قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) کە لەلای بانکە حکومییەکان و تایبەتەکانی هەرێمە و دەبێت لە ماوەی ٧ ساڵدا بیداتەوە. - هـ: حکومەتی فیدراڵی پابەند دەبێت بە دانەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کە لە یاسا و خشتە هاوپێچکراوەکاندا هاتووە، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕگەکانی ئەلف، ب، ج و دال لە ماددەی دووەم جێبەجێ دەکات. - وەزارەتی دارایی عێراق حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە پێداچوونەوە و پێدانی زانیاریی وردی فەمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە هاوکاریی دیوانی چاودێریی هەردوولا تاوەکو ٣٠ی ٦ی ٢٠٢١ دەبێت زانیارییەکان نێردرابێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەران و قەرەبووکردنەوەی لەو پشکەی بۆی دەنێردرێت، پێویستە کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێم مووچەی مووچەخۆران بێت لە سەرووی هەموویانەوە.", "summary": "ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان زیادکرا و لە ١٢.٦٧ % ـەوە بووە بە ١٣.٩ %.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/310320217", "category": "iraq", "summary_length": 123, "article_length": 3649, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 1615}, {"article": "هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەو بەربژێرانەی رەتکراونەتەوە لیستی دووەمە کە کۆمیسیۆن رەتیانبکاتەوە و بەشێکی ئەوانەش ئەو کەسانەن کە پلەی سەربازییان هەیە و ناتوانن خۆیان بەربژێر بکەن، لەنێو بەربژێرەکانیشدا کوڕی خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراق هەیە\". بڕیارە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سێ هەزار و ٥٢٣ کەس خۆیان بەربژێر کردووە، لەنێویاندا هەزار و دوو بەربژێریان هی هاوپەیمانێتییەکانن و حیزبەکانیش هەزار و ٦٣٤ بەربژێریان هەیە؛ هەرچی بەربژێرە سەربەخۆکانن ژمارەیان ٨٨٧ کەسە؛ بەگشتی ٩٣٦ ژن بەربژێرن و رێژەی ٢٥ % یان لە هەڵبژاردنەکە سەردەکەون. بەپێی ماددەی هەشتەمی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٠ی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو کەسەی خۆی بەربژێر دەکات، دەبێت: - هاووڵاتیی عێراقی بێت و تەمەنی ٢٨ ساڵی تەواوکردبێت. - یاسای ریشەکێشکردن و دادگەری نەیگرێتەوە یان هەر یاسایەکی دیکەی هاوشێوە کە جێی بگرێتەوە. - بە تاوان یان کەتنی لەکەدارکردنی شکۆ سزا نەدرابێت. - بە رێگەی ناڕەوا لەسەر موڵک و ماڵی گشتی دەوڵەمەند نەبووبێت و بەهۆیەوە سزادرابێت. - لانیکەم بڕوانامەی ئامادەیی یان بڕوانامەیەکی هاوتای هەبێت. - لەدایکبووی ئەو پارێزگایە بێت کە خۆی تێیدا بەربژێر دەکات یان دانیشتووی بێت. - لیستێک لە دەنگدەرانی کە پشتگیریی دەکەن کەمتر نەبێت لە ٥٠٠ کەس، پێشکێش بکات.", "summary": "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ١٣٥ بەربژێری دیکەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخستەوە، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش رایدەگەیێنێت، لە لیستی نوێی رەتکراوەکاندا هیچ بەربژێرێکی کورد نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090620214", "category": "iraq", "summary_length": 250, "article_length": 1358, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 653}, {"article": "هاوپەیمانییەکانی عەزم و حەسم، کە هەموو ئەندامانیان سوننەن و دوای یەکگرتنی هاوپەیمانییەکانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی لە هاوپەیمانی عەزم جیابوونەوە، لە راگەیێندراوێکدا رایانگەیاند: بەهۆی پێویستییەکانی قۆناخەکە و پێویستییە نیشتمانییەکان هەردوو هاوپەیمانی عەزم و حەسم دڵنیایی دەدەن کە دکتۆر مەحموود مەشهەدانی تاکە بەربژێریانە بۆ پۆستی سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق. ئەمە لە کاتێکدایە؛ یەحیا ئەلمحەممەدی گوتەبێژی هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی شەوی رابردوو لە نێوان هاوپەیمانییەکانی عەزم و تەقەدووم کە ژمارەیان ٦٧ بەربژێری سەرکەوتوو بوو؛ هەموویان رێککەوتن بەڕێز خەمیس خەنجەر ببێتە سەرۆکی هاوپەیمانییە نوێیەکە... هەروەها بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەتێکڕای دەنگ رێککەوتن کە بەڕێز محەممەد حەلبووسی تاکە بەربژێر بێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، ئەوانە دوو دیارترین خاڵەکانن کە رێککەوتنتیان لەبارەوە کرا بەتێکڕای دەنگی پێکهاتەی سوننە. بەڵام زافر عانی سەرکردەی هاوپەیمانیی تەقەدووم، لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: هاوپەیمانییە نوێیەکەی سوننە لە نێوان هاوپەیمانی تەقەدووم و هاوپەیمانی عەزم ناوی ' بیلعەزمی نەتەقەدوومە '. هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ساز بکات، کەچی تاوەکو ئێستا جگە لە سوننە کە ناوی بەربژێرانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا کردووە؛ کورد و شیعە ناوی بەربژێرانی خۆیان بۆ پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکوەزیران ئاشکرا نەکردووە.", "summary": "هاوپەیمانییەکانی عەزم و حەسم، کە لە هاوپەیمانیی عەزمی سوننە جیابوونەوە و ژمارەی ئەندامانیان ناگاتە ١٠ بەربژێری سەرکەوتووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ رایانگەیاند، مەحموود مەشهەدانی بەربژێریانە بۆ پۆستی سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/090120227", "category": "iraq", "summary_length": 238, "article_length": 1418, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 657}, {"article": "موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دوای تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت لە گوتارێکدا رایگەیاند کە دەیانەوێت سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق سەر بە رەوتی سەدر بێت، دواتر لە تویتێكدا سوپاسی شەش لایەنی کرد، \"سوپاس بۆ خودا لە سەرەتا و کۆتاییدا، سوپاس بۆ مەرجەعییەت، سوپاس بۆ هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، سوپاس بۆ کازمی برا، سوپاس بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و سوپاس بۆ دەزگای هەڵبژاردن\" لە بەشێكی دیکەی تویتەکەیدا سەدر لەبارەی تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت بەو لایەنانە دەڵێت، \"ئەو هەڵوێستەتان لەیاد ناکەین و لە خزمەتتان دەبین، ئەگەر بێتو چاکسازیی لایەنگری هەبێت\". تویتەکە دوای ئەوە هات کە رۆژی هەینی ٠٨ - ١٠ - ٢٠٢١ و دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق، سەدر لە گوتارێکدا رایگەیاند: \"رەنگە بەشێکتان باوەڕتان بەوە نەبێت دەنگبدەن، بەهۆی ئەو کەمتەرخەمییە روونەی کە لە هەموو حکومەتەکانی پێشوودا بینیوتانە، بەڵام من دەمەوێ سەرنجتان بۆ بابەتێکی گرنگ رابکێشم، ئەویش ئەوەیە کە رێگەی چاکسازیی رێگەیەکی درێژە؛ هەروەها بەرەی چاکسازی پێشتر زۆرینەیەکی باشی لە پەرلەمان بەدەستنەهێنا و لە پرۆسەی سیاسی و لە حکومەتیشدا پێشەنگ نەبوو تاوەکو سەرۆکوەزیرانێکی سەدری هەبێت؛ ئەو پۆستە قۆرخ کرابوو بۆ ژمارەیەک لەوانەی کە سەر بە حیزبەکانن، دواتر کردمانە سەربەخۆ، ئەمڕۆ دەیکەین بە سەدری\". موقتەدا سەدر گوتیشی، \"پێکهێنانی زۆرینە و وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بابەتێکی نوێیە، بەڵام من دەڵێم ئەوە چەکێکی کاریگەرە بۆ چاکسازی و لەناوبەری گەندەڵییە ئەگەر بەدیبێت، تەنانەت ئەوە چەکێکی بەهێزە دژی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، داگیرکاری، ریسوابوون، پاشکۆیی، ستەم و هەژاری. \" لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەدر ئاماژەی بەوەکرد، \"دەتوانم بەڵێنتان پێبدەم نیشتمان سەردەخەم لە رێگەی دوورخستنەوەی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی شکۆی ئەوەی کە فەوتاوە، لەگەڵ بە جیددی هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتی و شکۆی و بژێوی و ئاسایشی، بەڵام ئەوە تەنیا بە بەشداریی ملیۆنی لەو فێستیڤاڵە نیشتمانییەی هەڵبژاردن بەدی نایات، بەڵکو دەبێ بەردەوام بن لە هەوڵی جەماوەری لەگەڵم بۆ ئەوەی بتوانم گۆڕانکاری راستەقینە و بەکردار ئەنجام بدەم، بە تایبەت کە دژبەرمان دەبێت و زۆر هەوڵدەدرێت سەرنەکەوین و سەرکەوتوو نەبین\". رابەری رەوتی سەدر لە کۆتایی گوتارەکەیدا باسی ئەوەشی کرد: \"ئەگەر لەگەڵ بەدیهێنانی زۆرینە و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانیش سەرکەوتوو نەبم لە سەپاندنی چاکسازی بە هەموو دیوەکانی لە عێراقی خۆشەویست، ئەوا تێکەڵی ناڕەوا و گەندەڵی نابم\".", "summary": "رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا سوپاسی شەش لایەن دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/09102021", "category": "iraq", "summary_length": 53, "article_length": 2229, "summary_token_count": 25, "article_token_count": 1022}, {"article": "مەحموود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کوردەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەسەر کەسێک بگەنە رێککەوتن بۆ ئەوەی ئێمەیش دەنگی پێبدەین. ئێمە هیچ کەسایەتییەکی کورد رەتناکەینەوە. \" بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ - ٠٢ - ٢٠٢٢ چەند فراکسیۆنێک لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی سەرۆککۆمارەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی رەوشی چەقبەستووی سیاسیی لە عێراق ئاسایی بکەنەوە. ئەندامەکەی فەتح بڕوای وایە، پێویستە بەر لەوەی سازان و لێکتێگەیشتن لەناو لایەنە شیعییەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەت دروست ببێت، لەناو لایەنە کوردییەکاندا بۆ سەرۆککۆمار دروست ببێت. جگە لە پارتی و یەکێتی چەند لایەنێکی دیکەیش بەربژێریان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکێش کردووە کە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە ٢٥ بەربژێر. مەحموود حەیانی جەختی لەوە کردەوە کە زۆر گرنگە زوو سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت، چونکە ئەگەر سەرۆککۆمار نەبێت ناتوانرێت حکومەت پێکبهێنرێت. حەیانی گوتیشی: \"هەروەها لە پێکهێنانی حکومەتیشدا نابێت هیچ لایەن و پێکهاتەیەک پشتگوێ بخرێت. دەبێت هاوپەیمانێتییەکی گەورە کە لە رەوتی سەدر، چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کورد، سوننە و لایەنەکانی دیکە پێکهاتبێت و زیاتر لە ٢٥٠ کورسیی پەرلەمانی هەبێت، ئەوکات پێکەوە حکومەت پێکبهێنن. \" رەوتی سەدر کە زۆرترین کورسیی پەرلەمانی هەیە و براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەکە سوورە لەسەر ئەوەی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنرێت و هەندێک لایەن ببنە ئۆپۆزیسیۆن. ئەندامەکەی فەتح گوتیشی: \"ئەگەر زۆرینەی فراکسیۆنەکان ببنە ئۆپۆزیسیۆن، ئیتر پەرلەمان ناتوانێت سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت و ئیدی ناشتوانێت سەرۆکی حکومەت هەڵبژێرێت. پێویستە لایەنەکان رەوشی سیاسی و ئابووریی لە بەرچاو بگرن، چونکە چەندە کاتەکە درێژە بخایەنێت ئەوەندە قەیرانەکە درێژ دەبێتەوە. \"", "summary": "ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح کە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیدایە رایدەگەیێنێت، ئەوان هیچ بەربژێرێکی کورد رەتناکەنەوە، ئەگەر کورد لەناو خۆیاندا رێکبکەون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/100220223", "category": "iraq", "summary_length": 145, "article_length": 1593, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 769}, {"article": "جومانە غەلایی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا ١٥ ملیۆن و ٤٥٩ هەزار و ٩ کارتی بایۆمەتری تەواو بوون. ١٣ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٥٧٠ کارتی دەنگدان دابەش کراون، ٩٤٥ هەزار و ٤٧ کارتیش نوێکراونەتەوە کە ١٢ هەزار ١٦٨ ـیان لەنێو ئاوارەکاندان. لەبارەی چاودێرانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە جومانە غەلایی ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا ژمارەی چاودێرانی نێوخۆیی سێ هەزار و ٥٤٧ کەسن کە لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکهاتوون. لەگەڵ چاودێرانی بریکاری حیزبە سیاسییەکان کە دوو هەزار و ٨٣١ کەسن، وێڕای ٧٥ لایەن لە باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە تاوەکو ئێستا بەشداری دەکەن. گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەیش کرد، ٢٠٢١/٠٢/٢٧ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان کە ٣٠ هاوپەیمانێتی پەسندکراون، هەشتیش لە پێکهێناندان و حەوت هاوپەیمانێتییش سەردانی فەرمانگەی کاروباری حیزبەکانیان کردووە و فۆرمی بەشداریکردنی هەڵبژاردنیان پڕکردووەتەوە. هەروەها گوتەبێژی کۆمیسیۆن راشیگەیاند، ٢٤٩ حیزب تۆمارکراون و ٥٨ ـیش کار بۆ دامەزراندنیان دەکرێت و ٨٦ حیزبی سیاسی داخوازیی خۆیان پێشکێش کردووە کە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. جومانە غەلایی گوتی: \"پارەی دڵنیایی بەربژێرەکان بۆ بەشداریکردنی هەڵبژاردن لە پێنج ملیۆن دینارەوە بۆ دوو ملیۆن دینار کەم کراوەتەوە. \" گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، رۆژی ٢٠٢١/٠٣/٠١ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی بەرژێرەکان کە تاوەکو ئێستا ٥٩ بەرژێر لە پارێزگاکان داواکاریان پێشکێش کردووە، هاوپەیمانیی قادیروونیش بەربژێرێکی پێشکێش کردووە. لەگەڵ ئەوەی ئەو ژمارەیە کەمە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە دوایین وادەیە بۆ پێشکێشکردنی بەربژێرەکان.", "summary": "گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٥ ملیۆن کارتی بایۆمەتری تەواو بوون و زیاتر لە شەش هەزار چاودێری کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوخۆیی و چاودێری بریکاری حیزبەکان و ٧٥ لایەنی نێودەوڵەتی تۆمارکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220220214", "category": "iraq", "summary_length": 227, "article_length": 1608, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 756}, {"article": "بەپێی گێڕانەوەکان و ئەو زانیارییانەی پەیامنێری رووداو لە نەجەف دەستیکەوتووە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٣٠ - ١٢ - ٢٠٢١، لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی نزیک گوندی رەشایدی سەر بە شارۆچكەی جەبلە لە پارێزگای بابلی عێراق، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و دوو تۆمەتباری داواکراو بە ماددەی چواری تیرۆر روویداوە کاتێک هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە ئەو کەسانە دەستگیربکەن، لە ئەنجامدا و دوای شەڕێکی قورسی چەند کاژێری بەپێی شانەی ئەمنیی راگەیاندنی جەنگی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک تەرمیان لەماڵەکەدا دۆزیوەتەوە. تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لەو رووداوە کوژراون ٢٠ كەسن. دایکی حوسێن، خوشکی رەحیم، کە رەحیم یەکێکە لە تۆمەتبارەکان بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"هێزە ئەمنییەکان ٢٠ کەسیان کوشت و ٥٠ هەمەر هاتن و گوتیان خانووەکەی بەسەردا دەڕوخێنین\". لەرووداوەکەدا ژمارەیەکیش لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و ٢٠ كەسیش لە منداڵ و ژنی داواكراوەكان كوژران، کە لەنێو كوژراوەكاندا ١٢ منداڵ هەن. هەرچەندە بانگەشە و هەندێک لە هەواڵەکان باسی لەوەدەکەن تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە خۆی سەرجەم خێزانەکەی کوشتبێت، بەڵام خێزانی تۆمەتبارەکە ئەمە بە تووندی رەتدەکەنەوە و ناوی کەسێک دەبەن کە خزمییانە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئەو رووداوەی بەسەردا هێناون. دایکی حوسێن گوتی: \"شەهاب ئەفسەری پۆلیسە لەبەغدایە ئەو هەڕەشەی کرد و هەمەری ناردە سەر براکەم کە مووچەیەکی کرێکاری هەیە و تۆمەتیان بۆ هەڵبەستووە گوایە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، وەڵڵا براکەم گیانی بەسەر منداڵەکانی دەردەچوو و خۆشی دەویستن زۆر، بەخوا بە نانەسک دەژیا، درۆ دەکەن\". ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی بابل راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: \"کاژێر ١٥: ٠٠ زانیاری بە هەواڵگری شارۆچکەی جەبلە گەیشتووە، بە بوونی دوو تاوانباری داواکراو لە ناوچەی رەشاید لە ماڵی رەحیم کازم عەیادە غرەیری. بۆ ئەم مەبەستەش هێزێکی سەر بە هەواڵگریی جەبلە چوونەتە شوێنی ناوبراو، لە کاتی گەیشتنیان، خاوەن ماڵەکە تەقەی بەسەر هێزەکەدا کردووە و ئەفسەری هەواڵگری هێزەکەش پەیوەندیی بە دادوەری جەبلە کردووە و رەزامەندی رووبەڕووبوونەوەی پێدراوە\". لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: \"داوای هاوکاری زیاتر کراوە لە هێزەکانی سوات و بەگەیشتنیان بۆ شوێنی مەبەست، ناوچەکە گەمارۆدراوە و شەڕ و پێکدادان سەرلەنوێ لەگەڵ خاوەن ماڵەکە روویداوە و خۆی بەدەستەوەنەداوە. لە میانی پێکدادانەکەدا، خاوەن ماڵەکە دوو لە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی بریندارکردووە. یەکێکیان گوللەیەک بەر قاچی کەوتووە و یەکێکی دیکەش لە شانییەوە بریندار بووە\". لە راگەیێندراوەکە باس لەوەشکراوە، کاژێر ١٩: ٠٠ پێکدادانەکان کۆتایی هاتووە و هێزەکان چوونەتە ماڵی تاوانبارەکە و تەواوی ئەندامانی خێزانەکە بە کوژراوی دۆزراونەتەوە. پاشان تیمێکی بەڵگەنامەی تاوانەکان بە یاوەری دادوەری لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکارەکانی ئاسایش و یاساییەکانیان گرتووەتەبەر. دەرکەوت ٢٠ کەس لەم ماڵەدا کوژراون. حەسەن مەندیل، پارێزگاری بابل بە میدیای فەرمیی عێراقی گوتووە لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکان دەکەین، چونکە دیمەنەکە روون نییە و هەندێک گومان هەن کە لە رۆژانی داهاتوو دەردەکەون. پارێزگاری بابل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: \"ئەوەی روویدا لە رووداوی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کەسی بێ گوناە، لەو کاتەی سەرکۆنەی ئەو رووداوە تاوانکارییە دەکەین، رێگە بە بازرگانیکردن بە خوێنی عێراقییەکانەوە نادەین، لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو بابەتە دروستکراوە و ئەو هۆکارانە دەخاتەڕوو کە لەپشتەوەی رووداوەکەن، تاوانباری راستەقینەش بە سزای خۆی دەگات و لە سزا رزگاری نابێت\". دوای رووداوەکە، ئەحمەد ئەبو رەغیف، بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری هەواڵگری گەیشتە پارێزگای بابل بۆ لێکۆڵینەوە لە راستی رووداوەکە و ئاشکراکردنی نهێنییەکان. ئەمڕۆ هەینی، هەڵکەوت عەزیز، چووە پارێزگای بابل و لەوێ لە شارۆچەکەی جبلە چووە شوێنی رووداوەکە و ئوم حوسێنی بینی، کە خوشکی یەکێک لەو تۆمەتبارانەیە جگە لە خۆی، تەواوی خێزانەکەی لەو خانووەکەدا و لەو رووداوەدا کوژراون. سەبارەت بە رووداوەکە ئوم حوسێن گوتی: \"وەڵڵا درۆیە، ئۆتۆمبێل و خانووەکەی بە کەڵکی هیچ نایەن، وەڵڵا نانە سک دەژی، مووچەیەکی بێکاری هەیە و خۆی و منداڵەکانی پێیدەژی، ئەو پیاوە جووتیارە، جووتیارە، ئەمڕۆ کردیان بە بازرگانی ماددەی هۆشبەر\". سەبارەت بەو قسانەی دەکرێت گوایە باوکی ئەو منداڵانە خۆی منداڵ و هەموو ئەو کەسانەی لە خانووەکەدا بن کوشتبێتن، دایکی حوسێن گوتی: \"ناوەڵڵا باوکیان نییە، درۆیە درۆیە، وەڵڵا باوکیان خۆشیدەویستن و گیانی لەسەر دەردەچوون، وەڵڵا درۆیە. ئەوەی ئەو قسانە دەکات دەیەوێت خۆی لێدەرباز بکات ئەوەی دوێنێ ٥٠ هەمەری ناردە سەریان دەیەوێت لێی دەربازبێت، ٥٠ هەمەر، شەهاب هاوەڵزاوەکەی ئەفسەرە لە پۆلیس، کەس هەقی بەسەرەوە نییە، هاوەڵزاوەکەی ئەفسەری پۆلیسە لە شەعب لەبەغدا\". رووداوەکەش دەگێڕێتەوە و دەڵێت: \"ناوەڵڵا سەرەتا مەدەنی هاتوون و لێیانداون و فێڵیان لێکردووە و ئەوانە کە شەهاب ناردوونی لە شەعبەوە، شەهاب ٥٠ هەمەری ناردووە، ئەو ٥٠ هەمەرە لەسەروو عەلوەکەوە راوەستابوون لەسەر شەقامەکە و لە خانووەکەیان داوە و خانووەکەیان بەسەردا رووخاندوون، ئێ ئەمە بەرگرییە؟ ئەگەر چوار گوێنی فیشەکیشی پێبوایە تەواو بووبوو، دوو رۆژە سێ رۆژە گەماڕۆی خانووەکەیان داوە، ئەوە خۆی، ئەی منداڵەکانی بۆ؟ وازیان لێبێنن بۆ هەڕەمەکی لە خۆی و منداڵەکانی دەدەن، بۆ؟ بۆ؟ بۆ خۆی و مناڵەکانی دەکوژن و هەڕەمەکی بەناو دەکەون؟ ئەمە لە کوێ هەیە لە کوێ؟ \". دایکی حوسێن داوای هاوکاری لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت: \"هەموویان منداڵن، تەنانەت کچەکانیش خوار ١٨ ساڵن، لە ١٨ ساڵ و بەخوارەوە وەڵڵا، ٢٠ کەس، ٢٠ روح، داوای بڕیار لە کازمی دەکەم، ئەگەر بگەمە وەزارەت داوای بڕیار لە کازمی دەکەم، مافی خۆم دەوێت لە کوێ داوای بکەم؟ لای خوا، ناگەمێ وەڵڵا نایگەمێ، دەمەوێت کازمی بڕیاربدات، حوکمم دەوێت لێی، مافیان رۆیشت، خوێنیان بەفێڕۆچوو خۆی و منداڵەکانی. \". ناوی بەشێک لە قوربانیانی رووداوەکەی بابل: ١. رەحیم کازم عەیادە غرێری ٨. یوسرا ئەحمەد - هاوژینی رەحیم ٩. شەیما هیلال - هاوژینی رەحیم هەروەها، دیانە رەحیم دایکی دوو منداڵ و ئیبتیسام رەحیم دایکی چوار منداڵ بوو.", "summary": "گێڕانەوەکان لەبارەی رووداوی کوژرانی ٢٠ کەسی خێزانێکی پارێزگای بابل دژ بەیەک و جیاوازن، شانەی ئەمنیی عێراق دەڵێت هەوڵی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباریان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داوە، بەڵام رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و دواتر لە ماڵەکەدا کۆمەڵێک تەرم دۆزراونەتەوە، خوشکێکی یەکێک لە داواکراوەکانیش کە قسەی بۆ رووداو کردووە، بانگەشەکانی کوشتنی ئەو خێزانە لەلایەن براکەیەوە بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت: \"بە ٥٠ هەمەر و بە مووشەک و دۆشکە ماڵەکەیان بەسەردا رووخاندن و ٢٠ کەسیان کوشت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/311220214", "category": "iraq", "summary_length": 476, "article_length": 5415, "summary_token_count": 213, "article_token_count": 2501}, {"article": "تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی هانی رەمزی، ئەکتەره میسرییەکە هاتە دەنگ و بەتەنزەوە گوتی، \"تکایە راستی بکەنەوە نەمردووم، \" جیا لەو کاردانەوە و توڕەییەی عێراق و کوردستان، ئێستا ئەمەیان بووەتە بابەتێکی کۆمیدی و گاڵتەجاڕی لە شەقامی عێراقیدا. سەجاد عەبدولمونعیم، کاسبکارە و دەڵێت، عێراق پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ ئێران ھەیە، باشە بۆچی ئێران مووشەک دەگرێتە عێراق؟ باشە فەرموو بڕۆ لە ئیسرائیل بدە و بیانکوژە، بەلامانەوە گرنگ نییە، بەڵام بۆچی دێیت عێراقی دەکوژیت؟ \" لە ھەر کەسێک دەپرسیت توڕە و نیگەرانە لەو ھێرشەی ئێران کردییە سەر ھەولێر. بەئاشکرا دەڵێن، بۆیە ھەڵوێستی عێراق ھێندە لاوازە، چونکە ئێران حوکمی دەکات. نازم عەبدولڕەزاق، دووکاندارە ئەویش دەڵێت، \"حکومەتی عێراق حکومەتێکی ئێرانییە و لە ٢٠٠٣ وە تاوەکو ئێستا، باشە چی سوودێکمان لێیان بینیوە؟ ھەر لە حیزبی دەعوەوە بگرە تا دەگاتە ئەوانی دیکە، چیمان لێیان بینی؟ ئەنجامەکە ئەوەیە وڵاتمان سەروەریی نییە، ئەی لەسەر چی ئەساسێک مووشک دەگرنە کوردستان.؟ \" ھەیسم لەتیفیش فەرمانبەرە، ئەو دەڵێت، \"ھەموو عێراقییەکی شەریف قبووڵ ناکات ھیچ شوێنێکی عێراق بۆردوومان بکرێت لە زاخۆوە تاوەکو فاو، ئەمە نابێت، ئێران دراوسێمانە و لەسەری پێوستە پارێزگاری لە عێراق بکات، ئیسرائیل لە نزیکیان ھەیە دەتوانێت بۆردوومانی بکات، بۆچی ھەولێر بۆردوومان دەکات؟ \" حکومەت و پەرلەمانی عێراق لیژنەی جیاوازیان پێکھێناوە و لەسەر ئەوەی بۆ ئێرانی بسەلمێنن کە ھیچ ئیسرائیلییەک لە ھەولێردا نەبووە، بەڵکو خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج، بەڵام ئێران ھەر سوورە لەسەر ئەوەی ئیسرائیلییەکانیان کردووەتە ئامانج.", "summary": "بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەکتەرێکی میسری گوایە جەنراڵێکی ئیسرائیلییە و لە هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر کوژراوە، سۆشیاڵمیدیای تەنیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/160320228", "category": "iraq", "summary_length": 125, "article_length": 1408, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 671}, {"article": "جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: \"سکاڵاکانی سەر پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و پرۆسەی دەنگدانی گشتی ٧٤ سکاڵان، ئەوەی مافی تۆمارکردنی سکاڵای هەیە بریتییە لە دەنگدەر، بەربژێر، بریکاری حیزب و هاوپەیمانی؛ سکاڵاکانیش لە نووسینگەی سەرەکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا تۆمار دەکرێن یان لە دەستەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان یان لە نووسینگەکانی هەڵبژاردن و ناوەندەکانی تۆمارکردن و ناوەندەکانی دەنگدان لە پارێزگاکان\". جومانە غەلای گوتیشی: \"ماوەی تۆمارکردنی سکاڵای رۆژی دەنگدان تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمیی ئەمڕۆ ١١/١٠/٢٠٢١ دەبێت\". کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە راگەیەندراوێکدا رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردن لە ئاستی هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تۆماری دەنگدەراندا ناویان تۆمارکرابوو ٢٢ ملیۆن و ١١٦ هەزار و ٣٦٨ کەس بوو، هاوکات بە پشتبەستن بە ٩٤ % ی ئەو بنکانەی دەنگدان کە ئەنجامەکانیان وەرگیراون لە تێکڕای ئەو ژمارە ٩ ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٧٧٩ کەس لە هەڵبژاردن دەنگیان دا. سەبارەت بە سکاڵاکانیش، پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد: \" ١٦ سکاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا و ٥٨ سکاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیدا تۆمارکراون، ئەو سکاڵانەشی کە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان تۆمارکراون بریتین لە؛ (دهۆک ٧ سکاڵا)، (هەولێر ٦ سکاڵا)، (سلێمانی ١١ سکاڵا)، (سەڵاحەدین ٣ سکاڵا)، (دیالە ٤ سکاڵا)، بەڵام هیچ سکاڵایەک لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا تۆمارنەکراوە\". پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ٨ی مانگی ئۆکتۆبەر و پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەچوون.", "summary": "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ٧٤ سکاڵا لەسەر پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی تۆمارکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/1110202110", "category": "iraq", "summary_length": 150, "article_length": 1574, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 727}, {"article": "حیزبی للعێراق موتەحیدوون بە سەرۆکایەتیی ئوسامە نوجەیفی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران جەختی لە بەستنەوەی هەردوو وڵات لە رێگەی هێڵی ئاسنینەوە کردەوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەوان وەکو حیزبی للعێراق موتەحیدوون وای دەبینین کە واژۆکردنی \"گرێبەستی ستراتیژی پێویستیی بە وردبینی و دڵنیابوونەوە هەیە لەوەی ئەو بابەتە لە بەرژەوەندییەکی راستەقینەی عێراقدایە\". سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە، پێشوازیی لێکرا. حیزبی للعێراق موتەحیدوون لەلایەن ئوسامە نوجەیفییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کە سەرکردەیەکی سیاسیی سوننەی عێراقە و لە ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو. لە راگەیێندراوەکەی حیزبی للعێراق موتەحیدووندا هاتووە: \"لایەنی فەرمی و چاودێران دەڵێن، ئەو رێککەوتنە کۆسپ دەبێت لەبەردەم بەندەری فاو و پێشەنگییەکی گەورە دەداتە بازرگانییەک کە سوودەکەی بۆ ئێران دەبێت، ئەوەش لە رێگەی چالاککردنی بەندەرەکانی بۆئەوەی ببێتە پردێکی نێودەوڵەتی\". حیزبەکە هەروەها رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت و دەڵێت، حکومەت بۆ تێپەڕبوونی ماوەیەکی راگوزەر پێکهێندرا و ئامانجی جێبەجێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنە، \"بەڵام لەم مانگەی دواییدا پێش ئەوەی ببێتە حکومەتێکی کاربەڕێکەر چووەتە نێو کارکردن لە بابەتی ستراتیژی کە دەکرێت ئەو بابەتە ببێتە پابەندی بۆ حکومەتی داهاتوو\". لە راگەیێندراوەکەدا حیزبی للعێراق موتەحیدوون داوا دەکات هەموو رێککەوتنێکی لەو جۆرە رابگیرێت تاوەکو حکومەتی داهاتوو لەدوای هەڵبژاردن پێکدەهێندرێت و دەڵێت، \"دەبێت هەموو هەوڵەکان لەپێناو جێبەجێکردنی هەڵبژاردنی بێگەرد بێت بە پێوەرێک کە جێگەی متمانەی هاووڵاتییان بێت و پاڵپشتیی نێودەوڵەتی پێویست بەدەستبهێنێت، ئەمە جگە لەوەی بەستنەوەی هەردوو وڵات بە هێڵی ئاسنین دەکرێت نیشانەی پرسیار دروستبکات لەسەر پاڵنەرەکانی ئەم راگەیاندنە و کات و شوێنەکەی\".", "summary": "حیزبی (للعێراق موتەحیدوون) دژی رەزامەندیی حکومەتی عێراقە لەسەر بەستنەوەی عێراق و ئێران بە هێڵی ئاسنین و دەڵێت: \"ئەوە لە بەرژەوەندیی ئێراندایە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/130920211", "category": "iraq", "summary_length": 143, "article_length": 1796, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 826}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ ى شوبات، شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، ٢٧ کەسی لە پارێزگاکانى کەرکووک، بەغدا، بەسڕە، ئەنبار و زیقار دەستگیر کردووە، بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەو کەسانە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە مەبەستی دەستکەوتی ماددی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە ژمارەیەک ئافرەت کردووە. بەگوێرەى شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق ئەو کەسانە سەرەتا بەڵێنیان بەو کچانە داوە، کە هاوسەرگیرییان لەگەڵدا دەکەن، بەڵام لەپاش دەستکەوتنى وێنەیان هەڕەشەى ئەوەیان لەو کچانە کردووە، کە وێنەکانیان بڵاودەکەنەوە، ئەگەر پارەیان نەدەنێ. لە هەرێمی کوردستان یاسای خراپبەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن هەیە و تۆمەتباران بەپێی ئەو یاسایە دادگایی دەکرێن، بەڵام لە عێراقدا کەیسەکانی تایبەت بە هەڕەشەکردن لە رێگەی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەپێی یاسای سزاکانی عێراق یەکلایی دەکرێنەوە.", "summary": "لەماوەى یەک مانگدا، ٢٧ کەس لە پێنج پارێزگاى عێراق بەتۆمەتى هەڕەشەکردن لە کچان لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەستگیرکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/280220221", "category": "iraq", "summary_length": 125, "article_length": 801, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 367}, {"article": "منداڵێکی کۆچبەری کورد دەڵێت، \"پەنجەکانم کاریان نەدەکرد، چونکە جەنگەڵەکە زۆر سارد بوو. ئەگەر براکەم مردبا، چیم دەکرد؟ رەنگە ئەمشەو لە سەرما مردبا، بەڵام هاتمە ئێرە و ئێستا ژیانم پارێزراوە. نازانم دواتریش چی دەبێت\". بەشێک لە کۆچبەرەکان بێهیوا بوون لەوەی پۆڵەندا سنوورەکەی بەڕوویاندا بکاتەوە، بۆیە ئاماژە بەوە دەکەن، بە ئارەزووی خۆیان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان. گفتوگۆی رۆژنامەڤانێک و کۆچبەرێکی باشووری کوردستان: رۆژنامەڤان: دوای ئەمە چی روودەدات؟ کۆچبەر: نازانم، بەڵام دەگەڕێینەوە وڵاتەکەمان رۆژنامەڤان: دەگەڕێنەوە عێراق؟ کۆچبەر: بەڵێ من دەگەڕێمەوە ماڵەوە رۆژنامەڤان: واتە هەموو ئەمانەی ئێرە دەڵێن دەگەڕێینەوە ماڵەوە؟ کۆچبەر: بەڵێ، هەموویان دەگەڕێنەوە کۆچبەران لە کەمپێکی تایبەت بە کۆچبەران لە بێلاڕووس یارمەتیی پزیشکی و بەشێک لە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابینکراوە. کۆچبەرێک دەڵێت، \"ئێرە باشە. دارستانەکە زۆر زۆر سارد بوو\". گوتەبێژێکی باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ بە میدیای رووسیای گوتووە، ٢٠٠ کۆچبەر پەیوەندییان پێوە کردووە و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە عێراق. کۆچبەرێک ئاماژە بەوە دەکات، \"هەموو خەڵکەکە دەگەڕێنەوە عێراق. من دەچمەوە عێراق، چونکە پۆڵەندا سەرئێشەی زۆری هەیە\". هاوکات د. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەوان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ تەواوکردنی رەزامەندی و ئامادەکردنی ئاماری ئەو کۆچبەرانەی لە بێلاڕووسن و ناوی خۆیان تۆمارکردووە. لەم هەفتەیەشدا گەشتەکان بۆ گەڕاندنەوەیان دەستپێدەکەن\".", "summary": "دەیان کۆچبەری سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا، دوای بەڕێکردنی چەندین رۆژی سارد و سەخت و دروستبوونی گرژی لەگەڵ پاسەوانی سنووری پۆڵەندا، لە رۆژی سێشەممە ١٦ - ١١ - ٢٠٢١ ـەوە گواستراونەتەوە بۆ کۆگایەکی گەورەی ناوچەی بروزگی لەنێو سنووری بێلاڕووس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/171120213", "category": "iraq", "summary_length": 239, "article_length": 1379, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 635}, {"article": "رۆژی دووشەممە، ١٦ - ٥ - ٢٠٢٢، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، کە بەشێکی سەرەکیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێکدەهێنێت، تویتیتێکی کرد و تێیدا نووسیویەتی: \"بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی چوار ئامانجی گرنگی بەدیهێنا لەوانە بڕیاری بە نایاساییبوونی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک، بڕیارەکە پاراستنی ماڵی گشتیی بەدیهێنا لە یاریکردن و رۆیشتنی زۆر لێی بۆ دەسەڵاتی گەندەڵکاران. \" هەروەها بەبۆچوونی مالیکی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی: \"پارێزگاریی بۆ حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران بەدیهێنا لە بەشداریکردن لە پێشێلکاریی یاسایی و دەستووری\". رۆژی یەکشەممە، ١٥ - ٥ - ٢٠٢٢، دادگەی باڵای فیدڕاڵی لەبارەی رەشنووسی یاسای ئاسایشی خۆراک، کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆتاییەکانی پەسەندکردنیدا بوو، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاساکەی دا و رایگەیاند لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی نییە رەشنووسی یاسا رەوانەی پەرلەمان بکات. نووری مالیکی، لە تویتەکەیدا زیاتر پەسنی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی دەدات و دەڵێت: \"بەجێگەیاندنە نایاساییەکانی لە گرێبەستکردن و دامەزران و لابردنی گەورە فەرمانبەرانی راگرت و حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی زیاتری لە بەڕێکردنی کارە ئاساییەکانی رۆژانەی زیاتر نییە. \" هەروەها لە خاڵی چوارەمیشد دەڵێت: \"رێگەکەی بە کراوەیی هێشتەوە لەبەردەم حکومەت لە دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ خۆراک و شتی دیکە، ئەوەش بەبەکارهێنانی پێشینەکان لە وەزارەتی دارایی. \" لە کۆتاییدا نووری مالیکی سەبارەت بە بڕیارەکە گوتوویەتی دادگە شیاوی سوپاس و پێزانینە لە بەرەنگاربوونەوە بۆ پارێزگاریکردن لە کردەی سیاسیی بۆ ئەوەی نەکەوێتە کێشەوە. \" دادگەی باڵای فیدڕاڵی لە بڕیارەکەیدا کە رۆژی یەکشەممە، ١٥ - ٥ - ٢٠٢٢، دەریکردووە دەڵێت: \"حکومەتی کاربەڕێکەری رۆژانە واتە لە حکومەتێکی سرووشتیی تەواو دەسەڵاتەوە بووەتە حکومەتێکی دەسەڵات سنووردار و ئەوەش لە دوو حاڵەتدا بەدی دێت، یەکەم بە کشانەوەی متمانە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران تاوەکو پێکهێنانی ئەنجوومەنی نوێی وەزارەت بە پشت بەستن بە ماددەی (٦١ / هەشتەم / أ، ب، ج، د) و دووەمیشیان لەکاتی هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەپێی ماددەی ٦٤ / یەکەم لە دەستوور و لە هەردوو حاڵەتدا ئەنجوومەنی وەزیران بە دەستلەکارکێشاوە دادەنرێت و بەردەوام دەبێت لە کارەکانی رۆژانە کە خۆی لە بڕیاردان و رێوشوێنەکان دەبینێتەوە ئەوانەی کە بەردەوامی کاری دامەزراوە گشتییەکان لە رێکخستن و بەردەوامیدانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە گەل دەدات\". هەر لە بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە: \"ئەو بڕیارانەش ناچنتە چوارچێوەیانەوە کە بەهۆکار و پاڵنەری سیاسیی دەدرێن و کاریگەریی گەورە لە ئایندەی سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی عێراق دروست بکات، هەروەها پێشنیازکردنی رەشنووسی یاساکان و قەرزکردن یان دامەزراندن لە پۆستە باڵاکانی دەوڵەت و دوورخستنەوە یان دووبارە پەیکەربەندکردنەوەی وەزارەت و فەرمانگەکانیش ناگرێتەوە. \" پڕۆژەیاساى پاڵپشتى خێراى ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدان لە ١٠ ماددە پێکهاتوو بوو و بودجەکەى ٢٥ ترلیۆن دینار بوو، کە لە زیادەى نرخى نەوتى فرۆشراو دابین دەکرا. بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق، کە لەدوای هەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ ەوە قوڵبووەتەوە، حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستا بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی و سنووری دەسەڵاتەکانی و چەندین خاڵی دیکە، بووەتە بەشێکی دیکە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو لایەنانە، بەو هۆیەوە سەرۆککۆماری عێراق لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای لە دادگەی باڵای فیدڕاڵی کردبوو راڤەی دەستەواژەی \"بەجێگەیاندنی کاروباری رۆژانە\"ی بۆ بکەن.", "summary": "سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پەسنی بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی دەکات و دەڵێت: \"چوار خاڵی گرنگی بەدیهێناوە\" لەنێویاندا بە گوتەی ئەو \"پاراستنی ماڵی گشتی و رۆیشتنی بەشێکی زۆری بۆ ژێردەستی گەندەڵکاران. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/160520224", "category": "iraq", "summary_length": 217, "article_length": 3075, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 1398}, {"article": "حاجی عەباس کازم، خاوەن چێشتخانە دەڵێت \"باشترین حوکمڕانی ئەحمەد حەسەن بەکر، عەبدولکەریم قاسم و سەدام حوسێن بوو، بەڵام دوای ساڵی ٢٠٠٣ ھیچ نەکرا، ھەموو کێشەیەک زیادیکرد، ھۆکاریش ئەوەیە کە حکومەتێکی باشمان نەبووە، چونکە ئێستا دەچیتە فەرمانگەیەک بەبێ پارەدان کارەکەت ناڕوێنن\". جەبار خەلێفاوی، پارێزەر ئاماژە بەوە دەکات \"پارێزگای دیوانیە وەکو ھەموو پارێزگاکانی دیکە خزمەتگوزاریی تێدا نییە، بەتایبەت لەڕووی تەندروستی و شارەوانییەوە، پشتگوێخستنی ئەم پارێزگایە کاربەدەستانی ئەم پارێزگایە تێیدا بەرپرسن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ رۆڵەی ئەم گەلە\". حەسەن ئەبو عەلی کە دووکاندارە، باس لەوە دەکات \"نە شەقامێک، نە پارکێک، نە باخچەیەک، هیچ شتێک نییە، خەڵکیان لە خراپترین رەوش جێھێشتووە\". سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزاری، نزیکەی نیوەی خەڵکی ئەم پارێزگایە بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی هەژاری لە دیوانیە ٤٧ % ـە. بەپێی ئاماری بانکی نێودەوڵەتی، ئەوانەی لە عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، داهاتی رۆژانەیان تەنیا نزیکەی دوو هەزار دینارە، پارێزگاری دیوانیە ھۆکاری کەمیی خزمەتگوزاری و رەوشی پارێزگاکەی بۆ خەرجنەکردنی پارە لە بەغداوە دەگەڕێنێتەوە. زوھێر شەعلان، پارێزگاری دیوانیە دەڵێت \"تەنھا ٤٠ ملیارمان دەداتێ و دەڵێت خۆت و خوای خۆت ئەی موسا، ١٥ یەکەی ئیداریمان ھەیە ٤٠ ملیار دینار، بەشی چی دەکات، یانی چۆن ئاوامان لێدەکەن، ئایا داھاتی نەوتمان ھەیە؟ نەخێر. دەروازە سنووریەکان؟ نەخێر. گەشتوگوزاری؟ نەخێر. تەنھا کشتوکاڵیمان ھەیە، ئەویش شایستە داراییەکانیان بە تەواوی وەرنەگرتووە کە بتوانێت کشتوکاڵی تەواو بکات، ئەوەشیان دوادەکەوێت بۆ پێدانی شایستە داراییەکانیان\". یەکێکی دیکە لە دەردەکانی ئەم پارێزگایە، بێکارییە. دیوانیە لە بێکاریشدا لە پێشەنگی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوەیە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی بێکاری لەم پارێزگایە ١٧ % یە، ژیانی بەشی زۆری دانیشتووانی ئەم پارێزگایە لەسەر کشتوکاڵە، كەچی کشتوکاڵیش ئێستا لە خراپترین رەوشدایە.", "summary": "زبڵ و خاشاک تەواوی شەقام و بازاڕەکانی دیوانیەی داپۆشیوە، کە دووەم هەژارترین پارێزگای عێراقە، بە ھەر شەقامێکیدا تێدەپەڕیت زبڵ و پاشماوە دەبینرێت. خۆپێشاندان، مانگرتن، کوژرانی دەیان خۆپێشاندەر و چالاکڤان و برینداربوونی هەزارانی دیکە، تاوەکو ئێستا هیچی لە دۆخی ئەم پارێزگایە نەگۆڕیوە، هەمووان توڕە و نیگەرانن لە حکومەت و بەرپرسانی شارەکەیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/100620213", "category": "iraq", "summary_length": 338, "article_length": 1787, "summary_token_count": 157, "article_token_count": 836}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ١٨/٥/٢٠٢٢، کۆلیژی موستەقبەل زانکۆیی بە فەرمانێکی کارگێڕیی، پاڵپشت بە ماددەی (٦) سێیەم لە رێنمایی بەرزەفتی قوتابیان ٢٠١٣ - ٢٠١٤. بڕیاریدا، عەلی جەواد کازم عمران، قوتابی بەشی ژمێریایی - خوێندنی بەیانیانیان لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ دەربکات. هۆکاری دەرکردنی ئەو قوتابیە بەپێی کۆلێژەکە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە \"کە کارێکی نەشیاو و دوور لە ئاکار و ئادابی گشتی کردووە. \" بڕیارەکەش لە رۆژی چوارشەممەوە ١٨/٥/٢٠٢٢ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دیمەنێکی ڤیدیۆیی ئەو خوێندکارە بڵاوبووەتەوە، تێیدا لە بەردەم هاوڕێکانی بە دەستەکانی خۆی سەری کۆترێک لە لاشەی جیادەکاتەوە و هاوڕێکانیشی وێنەی دەگرن. دواتر خوێندکارەکە لەسەر ئەو کارە داوای لێبووردنی کرد و پاساوی ئەو کارەشی بەوە هێناوە کە کۆترەکە نەخۆش بووە، بۆیە ئەویش بڕیاریداوە بیکوژێت، بەڵام ئیدارەی کۆلێژەکە بڕوای بەوقسانە نەهێناوە و بڕیاریداوە بە تەواوی لە خوێندنی ئەمساڵ دەری بکات.", "summary": "کۆلیژی موستەقبەل زانکۆیی لە پارێزگای بابل، بەهۆی پێشلکردنی مافی ئاژەڵان و لێکردنەوەی سەری کۆترێک، خوێندکارێک لە خوێندن دەردەکات و لە کۆلێژەکە دووری دەخاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/19052022", "category": "iraq", "summary_length": 157, "article_length": 861, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 399}, {"article": "جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رووبەڕووی كۆمەڵێك كێشەی هونەری، دارایی، یاسایی و تەندروستی بووەتەوە، دیارترینیان تۆماركردنی دەنگدەرانی عێراقە لە دەرەوە بە سیستمی بایۆمەتری، كە پێویستی بە ١٦٠ رۆژە، لەكاتێكدا تەنیا ٤٠ رۆژ لەبەردەم كۆمیسیۆن ماوە بۆ تەواوكردنی پڕۆسەكە\". بە گوتەی جومانە غەلای، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لێبووردنی كردووە لە ئەنجامدانی پڕۆسەی تۆماركردن و هەڵبژاردنەكان لە باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەکانی لەو خولەدا، سەرەڕای ئەوەی كردنەوەی هەژمار بەناوی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە دەرەوە كاتی دەوێت و پێویستی بە رەزامەندی دارایی و ئەمنییە. گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بە گرفتێکی دیکەی هەڵبژاردن لە دەرەوە دەکات و دەڵێت: \"لەرووی یاساییەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ناوچەكانی دەرەوەی عێراق دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی یاسای ئەو وڵاتانەی هەڵبژاردنەكانی تێدا دەکرێت و دادگای عێراق دەسەڵاتی بەسەر ئەو سەرپێچی و پێشێلكاریانەدا نابێت كە لە كاتی هەڵبژاردنەكان دەکرێن\". گرفتێکی دیکەش، وەک غەلای باسی دەکات ناردنی فەرمانبەرانی كۆمیسیۆنە بۆ وڵاتانی دەرەوە لە سایەی رەوشی خراپی ئێستای تەندروستی، کە رەنگە سەلامەتیان رووبەڕووی مەترسی بکاتەوە. بەهۆی ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆنەوە نزیكەی یەك ملیۆن دەنگدەری عێراقی لە دەرەوە لە دەنگدان بێبەش دەبن، جومانە غەلای دەڵێت: \"هەرچەندە نزیکەی یەک ملیۆن عێراقی لە دەرەوە مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام لە هەڵبژاردنی رابردوودا تەنیا ١٠٠ هەزار کەس دەنگیان دابوو\". تاکە رێگە بۆ بەشداری عێراقییەکانی دەرەوە لە هەڵبژاردندا بە گوتەی غەلای ئەوەیە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن، لە ماوەی ئەو ٤٠ رۆژەدا بگەڕێنەوە عێراق و بەپێی سیستمی بایۆمەتری، تۆمارەكانیان نوێ بكەنەوە و كارتی دەنگدان وەربگرن، دواتریش بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە عێراق. رۆژی ١٨ - ٣ - ٢٠٢١ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات یەكلایی بكاتەوە. تاوەكو ئێستا روون نییە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دەکرێت یان نا. لە كانوونی دووەمی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکە لەسەر داوای كۆمسیۆن بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ دوا بخرێت، كە بڕیار بوو لە ٦/٦/٢٠٢١ بکرێت.", "summary": "كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات، پرۆسەکە لە دەرەوە بەڕێوەناچێت. بەمەش یەک ملیۆن عێراقی لە دەنگدان بێبەش دەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/230320212", "category": "iraq", "summary_length": 208, "article_length": 2182, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 1010}, {"article": "نووسینگەی ئەعرەجی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی لە نووسینگەی خۆی پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد. بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەعرەجی باسی لە کێشە سیاسییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا ئەعرەجی ئاماژەی بەوە کردووە کە \"نابێت کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر قووتی خەڵک هەبێت، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەر ناکۆکییە سیاسییەکان هیچ تاوانێکیان نییە. پێویستە عێراق بە یەکگرتوویی رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە و بەهێزبوونی کوردستان لە بەرژەوەندیی عێراقدایە. جگە لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە هیچ رێگەیەکی دیکە نییە\". بەپێی راگەیێندراوەکە، \"ئەعرەجی بە شاندی هەرێمی کوردستانی گوتووە ئێمە ئۆپۆزیسیۆن نین. ئێمە پیاوی دەوڵەتین و پێویستیشە کاربکەین بۆئەوەی جێگەی هەموو خەڵکی تێدا ببێتەوە\". لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، ناکۆکییە سیاسییەکان نابێت کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا هەبێت و دەبێت کاربکەین لەسەر راستکردنەوەی هەڵەکان و رەچاوکردنی مافی هاووڵاتییان.", "summary": "قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەکاتی پێشوازیکردنی لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، نابێت کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەری بکاتە سەر قووتی خەڵک.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/101220204", "category": "iraq", "summary_length": 179, "article_length": 1072, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 463}, {"article": "کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٠٢/١٥ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادە بوون و، گفتوگۆ دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستاندنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هاوکات هەمووان جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت لە بودجەدا بژێوی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران دوور لە ململانێ سیاسییەکان بپارێزرێن. هەروەها باس لەوەش کرا کە پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢١ ـدا بپارێزرێت و کۆتایی بە قەیرانی مووچە بهێنرێت.", "summary": "بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و شاندی دانووستاندنکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە بەغدا و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی پرسی بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/150220217", "category": "iraq", "summary_length": 216, "article_length": 665, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 298}, {"article": "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە کۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە ئامادەبوونی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا، رایگەیاند \"لایەنەکان و حکومەت پێداگرن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ؛ بۆیە پێشنیاز دەکەم لیژنەیەک لە لایەنە نیشتمانییەکان پێکبهێندرێت بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی هەڵبژاردنیان بایکۆت کردووە بۆئەوەی رازییان بکەن بە پاشگەزبوونەوە لە بڕیارەکەیان\". ئەندامێکی رەوتی سەدریش دەڵێت، لە جیهانی سیاسەتدا دەکرێت هەموو شتێك رووبدات. عیسام حوسێن، ئەندامی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوە کرد، \"هەموو ئەگەرێک لە جیهانی سیاسەتدا هەیە، بەتایبەت سەید موقتەدا سەدر هەندێک ئاماژەی لایە کە چەند لایەنێک هەن هەوڵی گەیشتن بە دەسەڵات دەدەن دوای ساڵی ٢٠٢١؛ بۆیە ئەگەر سەدر ببینێ ئەو بژاردەیە بەردەستە، بە دڵنیاییەوە بۆچوونی جیاوازی دەبێت بەراورد بە بۆچوونی ئەمڕۆی\". بەپێی ناوەندی نیشتمانی بۆ دیالۆگ لە عێراق، زیاتر لە ٢٥ بەربژێر و هاوپەیمانی و پارتی سیاسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق کشاونەتەوە؛ دیارترینیان رەوتی سەدرە بە رێبەرایەتیی موقتەدا سەدر، مینبەری عێراقی سەر بە ئەیاد عەللاوی، بەرەی دیالۆگی نیشتمانی و حیزبی شیوعی عێراقی. ئەوان دەڵێن؛ ئەو هەڵبژاردنە نابێتە هۆی \"چاکسازیی راستەقینە\" لە عێراق. ئەسیل نوجەیفی، سەرکردەی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان جەخت لەوە دەکاتەوە کە \"هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت، بەڵام بە هەڵسەنگاندنی من کێشەکە دوای هەڵبژاردن روودەدات، نەک لە پرۆسەی هەڵبژاردن؛ دوای هەڵبژاردن ئەستەمە بتوانرێت عێراقییەکان بە هەر حکومەتێک رازی بکرێن کە پێکدەهێندرێت، چونکە لایەنی زۆر هەن بایکۆتیان کردووە\". کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش پێداگرە لەسەر ئەوەی کشانەوەکان رێگر نابن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند \"سەبارەت بە بابەتی کشانەوەکان، ئەوا (٣٢٤٩) بەربژێر هەن؛ هیچ کامیان بە فەرمی و بە نووسراو داواکارییان پێشکێشی کۆمیسیۆن نەکردووە بۆ کشانەوە؛ بۆیە ئەو باس و راگەیاندنانە سەبارەت بە کشانەوەکان کار ناکەنە سەر کاری کۆمیسیۆن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا\". نا دڵنیایی و گومانی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا، هێندە زۆرە، تەنانەت زۆربەی ئەو لایەنانە تاوەکو ئێستا بە کردار دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن نەکردووە.", "summary": "کشانەوەی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق، نیگەرانیی دروستکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/15082021", "category": "iraq", "summary_length": 118, "article_length": 2141, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 986}, {"article": "عەبدولحوسێن ئەلهنداوی، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان لەو بارەیەوە دەڵێت: بەشداریكردنی پارتە بچووكەكان و بەدەستهێنانی كورسی، دەگەڕێتەوە سەر تواناكانیان لەڕووی رێكخستن و ركابەری كردنیان، پارتە بچووکەکان هەلیان لەپێشە، یاسای هەڵبژاردنەكان دەرفەتی زۆری تێدایە بۆ ئەو رەوتە بچووكانە و بەربژێرە تاكەكان، بۆیە پێویستە كاروبارەكانیان رێكبخەن، \"دەبێ خەڵكی لەخۆیان كۆبكەنەوە و كار بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بكەن\". بە گوتەی شارەزایانی بواری هەڵبژاردنەكان بۆ ئەوەی پارتێک ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت پێویستە كارەكانی رێكخراو بێت و بەرنامەیەكی كاریگەری هەبێت و دەنگی زۆر بۆ خۆیان كۆبكەنەوە. سەعد ئەلڕاوی، جێگری سەرۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەڵێت: هیچ رێكخراوێكی سیاسیی گەورە نییە لە هەڵبژاردنەكان بتوانێت ببێتە گەورەترین فراكسیۆن، بۆیە شێوازی ئەمجارەی هەڵبژاردنەكان دەرفەتی بۆ هەمووان تێدایە بۆ بەربژێرانی تاك و پارتەكان، چونكە پارێزگاكان بەسەر چەند بازنەیەك دابەشكراون، بەغدا ١٧ بازنەیە كە لە هەڵبژاردنی رابردوو یەك بازنە بوو، بۆیە دەكرێت ئامادەبوونیان فراوانتر بێت لە ناوچەكەی خۆیان، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بنكەی جەماوەری و بەرنامەیەك بۆ جەماوەرەكەیان کە هەڵبەت كاریگەری دەبێت. تاوەكو ئێستا ئاسۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەتەواوی روون نییە. لە كانوونی دووەمی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، کۆبووەوە و لەسەر داوای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ دوا بخرێت. پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی ٦ - ٦ - ٢٠٢١ ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد بوو، بەڵام بەشێک لە سەرکردە و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان باسیان لەوە دەکرد، هەڵبژاردن لەو کاتە دیاریکراوەدا ناکرێت.", "summary": "بە مەبەستی بەشدایكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە بەشێوەی تاک و فرە بازنەیی دەبێت و بڕیارە لە تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ژمارەیەك بزووتنەوە و پارتی سیاسیی نوێ دەیانەوێ لە دەرەوەی هێز و پارتە دەستڕۆیشتووەكان بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بكەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/280220211", "category": "iraq", "summary_length": 256, "article_length": 1630, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 758}, {"article": "پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق ماوەی سێ مانگە لە پەرلەمانە و تاوەکو ئێستا دەنگی لەسەر نەدراوە. ئەمڕۆ شەممە ٢٧ - ٠٣ - ٢٠٢١، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ئەنجام دا و هۆکاری پەسندنەکردنی بودجەی \"بۆ کێشە سیاسییەکان و ناکۆکی نێوان لایەنەکان گەڕاندەوە. \" ئەمڕۆ شەممە لە هۆتێل رەشیدی بەغدا و بە سەرپەرشتیی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک وەزیری حکومەتی فیدراڵی کۆبوونەوە. مەبەستی کۆبوونەوەکەش بەگوتەی بەشیر حەداد سێ خاڵ بووە. یەکەم: باسی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار کراوە، کە وەکو خۆی بمێنێتەوە یاخود وەک جارانی لێبکرێتەوە. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت \"حکومەتی عێراق بەرگریی لە بڕیاری خۆی دەکات، ئەمە بە هەنگاوێک بۆ بەرژەوەندی وڵات و ئابووری وڵات دادەنێت و لێی پەشیمان نابێتەوە، زۆربەی ئەندامانی لیژنەی داراییش پاڵپشتیی ئەوە دەکەن. \" دووەم: باسی قەرزەکان کرا، داوایەکی زۆر لەلایەن پەرلەمانتاران هەیە کە نابێت بودجەی ئەمساڵ قەرزی تازەی تێدا بێت، چونکە بارودۆخی عێراق بەرگەی ئەوە ناگرێت. سێیەم: هاوتاکردنی پلە و پایەی فەرمانبەرانمان تاوتوێکرد بۆ نەهێشتنی جیاوازی مووچەی فەرمانبەران. د. بەشیر حەداد دەشڵێت \"نەخشەی مووچەی فەرمانبەران وەکو یەک نییە و دادپەروەریی تێدا نییە. فەرمانبەرێک لە وەزارەتێک بڕێک مووچە وەردەگرێت و هەمان پۆست لە فەرمانگەیەکی دیکە مووچەی زیاتر وەردەگرێت، داوامان کردووە حکومەت پێداچوونەوەیەک بکات بەسەر ئەو مووچانەدا. \" هەرچەندە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە نەکراوە، بەڵام د. بەشیر حەداد دەڵێت \"رەنگە ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بەغدا. \" گەڕانەوەی شاندەکەش بەر لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە \"گرنگ\" وەسف دەکات. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، \"رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتنێکی یاساییە و دەستکاریی دەقی رێککەوتنیش رەتدەکەینەوە، هەرێمی کوردستانیش پابەندە بە دەقی رێککەوتن لەسەرکراو. \" پێشی وایە کە \"پشکی هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە تێنەپەڕاندنی بودجە، بەڵام بەشێک لە لەلایەنەکان لە رێگەی راگەیاندنەوە ئەوەیان وروژاندووە. \" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دەدات \"داوایەک هەیە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی داراییەوە کە دووبارە دەنگدان بکرێتەوە بۆ ئەو دەقانەی بۆ پرۆژەیاسای بودجە زیادکراون، بەڵام نازانین هەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی رازیی دەبن یاخود نا. \" دەشڵێت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا داوامانکرد \"ئەو کێشانەی هەن تەواوبکرێن و لایەنەکان بگەنە ئەنجامێک بۆ ئەوەی دووبارە کۆتایی بەوە بێت و چیدیکە دوانەخرێت. چونکە هەیبەتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتە ژێر پرسیارەوە و کاریگەریی لەسەر دۆخی بازاڕ و خەڵکیش دەبێت. \" سەبارەت بەوەی کە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لەبارەی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق باسی چییان کردووە؟ د. بەشیر حەداد گوتی \"ئەمڕۆ لیژنەی دارایی باسی ئەوەیان کرد کە ٤٥ کۆبوونەوەیان کردووە و زیاتر لە ٣٢٠ میواندارییان کردووە. لە ١٤ - ٠٢ ش کاری خۆیان تەواوکردووە و پرۆژەیاسای بودجەیان رادەستی پەرلەمان کردووە. \" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وەڵامی قسەکانی ئەواندا [لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق] گوتی \"پشتگیری لیژنەی دارایی دەکەین. لە رابردوودا رێککەوتن لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بودجە کراوە و لیژنەی داراییش واژۆی لەسەر رێککەوتنەکە کردووە و رەوانەی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئەگەر بێت و لیژنەی دارایی خۆیان جارێکی دیکە کۆبوونەوە بکەن و بە کۆی دەنگ پەسندی بکەن، ئینجا ئێمە رازی دەبین بە دەستکاریکردنی پرۆژەیاساکە. \" لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو سەبارەت بەوەی کە سبەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی ٢٠٢١ دەدرێت؟ ئایا شاندی هەرێمی کوردستان دەچنەوە بەغدا؟ د. بەشیر حەداد گوتی \"ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ئامادەنەبوون و نیساب تەواو نەکەن دانیشتنەکە ناکرێت. بەڵام بەیانی پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان دەکرێت، ئەگەر کۆبوونەوەکە سەرکەوتوو بوو و ئامادەیی خۆیان بۆ کۆبوونەوەکە نیشاندا، ئینجا کۆبوونەوەکە دەکرێت. \" دەشڵێت \"شاندەکە [شاندی هەرێمی کوردستان] گوتیان دێینەوە، بەڵام نازانین و دەبێت لەوان بپرسن، گرنگە شاندی هەرێمی کوردستان بەر لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بگەڕێنەوە بەغدا. \" سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"سبەی یەکشەممە ٢٨ - ٠٣ - ٢٠٢١ دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت بە پشکی ھەرێمی کوردستانیشەوە. \" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نەیشاردەوە کە \"ئاراستەیەک لەنێو لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران هەیە کە دەیانەوێت تەگەرە بخەنە بەردەم بودجەی عێراق، ئەمەش رەنگە لێدان بێت لە حکومەتەکەی کازمی و هەروەها رەنگە پەیوەندیشی بە هەڵبژاردنەوە هەبێت. \"", "summary": "بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٨ - ٠٣ - ٢٠٢١ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، جێگیری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: گرنگە شاندی هەرێمی کوردستان بەر لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بگەڕێنەوە بەغدا و دەشڵێت \"دەستکاریی دەقی رێککەوتن لەسەر بودجەی رەتدەکەینەوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/270320213", "category": "iraq", "summary_length": 290, "article_length": 4195, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 1863}, {"article": "موقەدەم جەلیل محەممەد، فەرماندەى فەوجى دووى لیواى سێى پیادەى هێزى پێشمەرگە لە سنوورى قەزاى خانەقین بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند؛ شەوی رابردوو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی سوپاى عێراق لە ناوچەى حەلوان لەنێوان جەلەولا و خانەقین، شەڕەکە تاوەکو کاژێر دووى بەرەبەیانى ئەمڕۆ (٢٢ ى نیسانى ٢٠٢٢) بەردەوام بووە. ئەو فەرماندەیەى پێشمەرگە ئاماژەى بەوەدا، بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى بەدەست ئەوان گەیشتوون لەو پێکدادانەدا سێ سەربازى سوپاى عێراق کوژراون و حەوت سەربازى دیکەش بریندار بوون. لە مانگی رەمەزاندا چەکدارانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و تاوەکو ئێستا چەند جارێک پەلاماری حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان داوە. لە سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا داعش ٣٣ هێرش و کردەوەى جۆراوجۆرى لە سنوورى ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کردووە. لە هەشت رۆژى یەکەمى مانگى نیسانیشدا ٢٠ هێرشی لە سەرانسەرى عێراق کردووە. رۆژی ١٠ ـی نیسانى ٢٠٢٢، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ وەزیرانى بەرگرى و ناوخۆى عێراق و بەرپرسانى دیکەی سەربازی و ئەمنى کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى رێوشوێنە ئەمنییەکان بۆ رێگرى لە جووڵەى پاشماوەى چەکدارانى داعش لە مانگى رەمەزاندا. ساڵى ٢٠٢١ رێکخراوى داعش لە سەرانسەرى عێراق ٢٥٧ هێرشی کردبوو. لەوانە هێرشی خۆکوژى و دانانى خاڵى پشکنین و رفاندنى هاووڵاتیان و هێرشی مووشەکى، بەهۆیەوە ٣٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥١٨ کەس برینداربوون، ئەوە جگە لە رفاندنى ٣٧ کەسی دیکە.", "summary": "چەکدارانى داعش لە سنوورى قەزای خانەقین هێرشیان کردە سەر یەکەیەکى سوپاى عێراق، بەگوتەى فەرماندەیەکی پێشمەرگە بەهۆی هێرشەکەوە سێ سەربازی سوپای عێراق کوژراون و حەوتى دیکەش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220420221", "category": "iraq", "summary_length": 181, "article_length": 1272, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 603}, {"article": "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەندامێکی شاندەکەوە دەست هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی کەوتووە، دوێنێ سێشەممە ١١ - ٠١ - ٢٠٢٢، شاندی باڵای یەکێتیی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامییەتی رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتی، ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی یەکێتیی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە و هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق، بەڕێکەوتن بۆ بەغدا. هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، بڕیاربوو ئەو شاندە باڵایەی یەکێتی لە پیرمام لەگەڵ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو، واتە بڕیار وایە کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی و پارتی لە هەفتەی داهاتوودا لە هەولێر بکرێت. بڕیارە لە ماوەی ئەم هەفتەیە شاندە باڵاکەی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ لایەنە شیعی و سوننییەکان کۆببێتەوە، بابەتی کۆبوونەوەکان و ئەجێندای سەردانی شاندە باڵاکەی یەکێتیش بۆ بەغدا، پەیوەستە بە پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار. پێشتر لەنێو یەکێتی باس لە ناوهێنانی چوار بەربژێر دەکرا، لەوانە (دکتۆر بەرهەم ساڵح، مەلا بەختیار، عیماد ئەحمەد و عەدنان موفتی) بەڵام ئێستا تاکە بەربژێری یەکێتی بۆ خستنە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بە سوننە و شیعەوە تەنیا دکتۆر بەرهەم ساڵحە. رۆژی ٠٩ - ٠١ - ٢٠٢٢، لە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردران و پەرلەمانتارانیش سوێندی یاساییان خوارد. بڕیارە دوای ئەوە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکوەزیران یەکلایی بکرێتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند جارێک رایگەیاندووە کە ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزانن.", "summary": "شاندێکی باڵای یەکێتی، بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکی حیزبەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی دوێنێ چوونە بەغدا، ئەجێندای سەردانی شاندەکەش پەیوەستە بە پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/12012022", "category": "iraq", "summary_length": 200, "article_length": 1540, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 707}, {"article": "حەیدەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای بابل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە فەرمانێکی کارگێڕی، پارێزگاری بابل بڕیاریدا بڕگەی گۆرانی لە فیستیڤاڵی بابل رێگەی پێنەدرێت. بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای بابل روونیکردەوە، داوا لە پارێزگار کراوە ئەو بڕیارە بدات، هەروەها چەند لایەنێکیش بەنیازبوون خۆپێشاندان بکەن بۆ قەدەخەکردنی گۆرانی لەو فیستیڤاڵەدا. فیستیڤاڵەکە پێنجشەممە ٢٨ - ١٠ - ٢٠٢١ دەستپێدەکات و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین چالاکیی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە، لەوانەش پێشانگەکانی پیشەسازی، کتێب، نمایشی شانۆیی و چەندین چالاکیی دیکە. وەکو پێشتر ئامادەکارانی ئەو فیستیڤاڵە بڵاویانکردەوە، هونەرمەندانی عەرەبی، عێراقی و تیپی میللیی عەرەبی و بیانی لەو فیستیڤاڵەدا بەشدارن، لەگەڵ نمایشکردنی جلوبەرگی بابلی و مۆسیقا لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکیی رۆشنبیری و ئەدەبی و هونەریی دیکە.", "summary": "حەسەن مەندیل، پارێزگاری بابل بە بڕیارێک بڕگەی چالاکیی گوتنی گۆرانیی لە فیستیڤاڵی بابل قەدەخەکرد، کە بڕیارە پێنجشەممە کارەکانی فیستیڤاڵەکە دەستپێبکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/271020213", "category": "iraq", "summary_length": 149, "article_length": 784, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 361}, {"article": "وەفا شەممەری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند \"بەدووری نازانین سیناریۆیەکی دیکەی گەورە هەبێت و قوربانییەکەشی خەڵکانی بێتاوانە لە سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە ناسریە. بۆ پەردەپۆشکردنی پرۆژەکانی گەندەڵییەکی گەورە کە هەمان رۆژ لە وەزارەتی تەندروستی سووتێندرا. رووداوەکەی ناسریە بۆ ئەوە بووە، تاوەکو سەرنجەکان بکەونە سەر کارەساتەکەی ناسریە و ئاگرەکەی وەزارەتی تەندروستی لەبیربکرێت. بۆیە لەو سۆنگەیەوە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیی هاوبەش دەکەین لەبارەی هەردوو رووداوەکە و پەیوەندی لەنێوان ئەو دوو رووداوە\". شەوی دووشەممە ١٢ - ٠٧ - ٢٠٢١ نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە شاری ناسریە ئاگری گرت. بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لەو رووداوەدا ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١ کەسیش بێسەروشوێنن، بەڵام کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق دەڵێت، لەو رووداوەدا زیاتر لە ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی باڵایان پێکهێناوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەنجامەکەی رادەگەیێنن. پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەدا گفتوگۆی لەسەر رووداوی ئاگرکەتنەوەکە کرد. ئەمڕۆش بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان، بانگهێشتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و پارێزگاری زیقار کراوە. ساڵح محەممەد عێراقی، ناسراو بە ' وەزیری موقتەدا سەدر '، رابەری رەوتی سەدر، داوا دەکات ئەحمەد خەفاجی، پارێزگاری زیقار لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە. حەسەن خەڵاتی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت \"دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتانە لە عێراق، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەموکوڕییەکی گەورە هەیە و پێویستە چارەسەر بکرێت. ئێمە دوای رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، راسپاردەمان دەرکرد و دووپاتمان کردەوە لەسەر رێکاری خۆپارێزی گرنگ و بوونی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، هەموو ئەو رێکارانەی پەیوەست بە سەلامەتیی ئەوانەی خەوێندراون. بەداخەوە بە دڵنیاییەوە فەرامۆشکردن و کەمتەرخەمی هەیە. ئێستاش لیژنەکانی لێکۆڵینەوە کاری خۆیان دەکەن\". لیوا کازم بوهان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند، پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاماژەی بە دزەکردنی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکە کردبوو، دەشڵێت، پێشبینی دەکەن رووداوی دیکە دووبارە ببێتەوە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت.", "summary": "تادێت گومان و کاردانەوەکان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سەنتەری چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئیمام حوسێن لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار زیاتر دەبن. بەشێک لە پەرلەمانتاران گومان دەکەن رووداوەکە بۆ پەردەپۆشکردنی ئاگرکەوتنەوەکەی وەزارەتی تەندروستی بێت، کە تێیدا دۆسیەکانی گەندەڵی سووتان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/140720212", "category": "iraq", "summary_length": 320, "article_length": 1952, "summary_token_count": 144, "article_token_count": 886}, {"article": "نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەردووک سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و بۆریس جۆنسن لە داونینگ ستریت راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی باسی لە \"ئارەزووی\" هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی وزە بۆ ئەوروپا کردووە، لە بەرامبەر ئەوەدا بۆریس جۆنسن، \"ستاییشی هەوڵەکانی\" مەسرور بارزانی کردووە بۆ هاوکاربوونی لە \"کەمکردنەوەی پشتبەستنی رۆژئاوا بە نەوت و گازی رووسیا. \" ٢٨ ـی ئادار، لە کۆڕبەندی جیهانیی وزەی ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک لە دوبەی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: \"پشتڕاستم کە کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی وزە بۆ خواستی گەشەسەندووی جیهان. ئێمە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبینە هەناردەکاری گاز بۆ سەرانسەری عێراق، تورکیا و ئەوروپا، هەروەها لە دابینکردنی خواستی ئاسایشی وزەیاندا یارمەتییان دەدەین. ئێمە هەر لەم کاتەدا توانای هەناردەکردنی نەوتمان هەیە، کە بووەتە شادەمارێکی ئابووریی سەرەکی بۆ ئێمە و سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ هاوبەشەکانمان. ئێمە بڕێکی زۆری یەدەگی دەستلێنەدراوی نەوت و گازمان لە هەرێمەکەماندا هەیە. \" نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەشڵێت، بۆریس جۆنسن نێوەڕۆکی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بۆ مەسرور بارزانی روونکردوەتەوە، هەروەها سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لە \"پێویستیی بەردەوامبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی بێپاساوی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا\" کردووەتەوە. هەردوو سەرۆکوەزیران \"تیشکیان خستوەتەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانیان و پەیوەندیی قووڵی بەریتانیایان لەگەڵ گەلی کورد بەرز نرخاندووە\"؛ ئەوە بە گوێرەی راگەیێندراوەکە. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا \"باسیان لەو دەرفەتە گرنگانە کرد کە بۆ هاوبەشیی بەرفراوانتر لەڕووی بازرگانی و وەبەرهێنان\" لەنێوان هەردوو لادا هەن. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستەنگە بەردەوامانەی رووبەڕووی ئاساییشی هەرێمی دەبنەوە، بۆریس جۆنسن \"پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بە سەقامگیریی عێراق و ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەربڕیوە. \"", "summary": "سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا \"ستایشی\" هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەربڕینی خواستی خۆی بۆ هەناردەکردنی وزە بۆ ئەوروپا، تاوەکو وڵاتانی رۆژئاوا \"پشتبەستنیان بە نەوت و گازی رووسیا کەمبکەنەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/190420224", "category": "world", "summary_length": 221, "article_length": 1900, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 837}, {"article": "بەگوێرەی زانیاریی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا، گرینفێڵد تاوەکو ٤ی حوزەیران لە تورکیا دەمێنێتەوە و لە چوارچێوەی کارنامەیدا سەردانی سنووری سووریا دەکات و لەگەڵ پەنابەرانی سووریا کۆدەبێتەوە. بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەمریکا - تورکیا، بابەتە جیهانی و ناوچەییەکان و پرسی سووریا لەو بابەتە سەرەکییانە دەبێت کە گرینفێڵد لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا تاوتوێی دەکات. ئەم سەردانەی لیندا تۆماس گرینفێڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تورکیا لە دوای سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە هەفتەی رابردوو سەردانی ئەنقەرەی کردبوو، دووەمین سەردانی کاربەدەستانی باڵای ئەمریکایە بۆ تورکیا لە سەردەمی حکومەتەکەی جۆ بایدن.", "summary": "بەر لە دیداری نێوان سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا کە بڕیارە رۆژی ١٤ی حوزەیران لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ کۆببنەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لیندا تۆماس گرینفێڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/020620211", "category": "world", "summary_length": 277, "article_length": 625, "summary_token_count": 126, "article_token_count": 259}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا کە لەتویتەر بڵاوکراوەتەوە، نووسراوە \"ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، گوایە ئەڵمانیا پلانی هەیە پاس بنێرێت بۆ هێنانی خەڵکی [کۆچبەران] لە بێلاڕووس لە ڕێگەی پۆڵۆنیا، راست نین\". هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاندووە، \"ئەوەی لەم جۆرە درۆیانە بڵاودەکاتەوە، خەڵکی دەخاتە مەترسییەکی گەورە\". ماوەی حەوت رۆژە لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا، هەزاران کۆچبەر، کە بەشێکی زۆریان کوردن، گیریانخواردووە. پێشتر لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەڵمانیا پلانی هەیە بەشێک لەو کۆچبەرانە کە لەسەر سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا گیریانخواردووە، وەردەگرێت. رۆژی یەکشەممە ١٤ - ١١ - ٢٠٢١ بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و بێلاڕووس بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەبارەی قەیرانی کۆچەوە قسەیان کرد. جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی لەگەڵ ڤلادیمیر ماکی، وەزیری دەرەوەی بێلاڕووس بە تەلەفۆن لەبارەی \"دۆخی مرۆیی ناجێگیری\" سەر سنووری بێلاڕووس پۆڵەندا قسەی کرد و رایگەیاند، \"دۆخی ئێستا قبووڵنەکراوە و پێویستە بوەستێندرێت. نابێت خەڵک وەکو چەک بەکاربهێندرێن\". بێلاڕووس لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە رایگەیاندووە، ماکی بە بۆرێلی راگەیاندووە، هەر گەمارۆ و سزایەک بۆسەر بێلاڕووس \"بێسوود\" و \"بێ بەرهەم\" دەبێت. هەزاران کۆچبەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر سنووری بێلاڕووس - یەکێتیی ئەوروپان. وڵاتانی رۆژئاوا رژێمەکەی ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس تۆمەتباردەکەن بە دروستکردنی قەیرانەکە لەڕێگەی هاندانی کۆچبەران بۆ چوون بۆ بێلاڕووس و دواتریش چوونیان بۆسەر سنوور، کە ئەو هەڵمەتەش لە هاوینەوە دەستیپێکردووە. بێلاڕووس ئەو تۆمەتانەی رەتکردوونەتەوە و لۆمەی وڵاتانی رۆژئاوا دەکات. ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیاش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە باس لە بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە قەیرانەکە دەکەن و داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کرد کە راستەوخۆ لەگەڵ بێلاڕووس گفتوگۆ بکات. رۆژی یەکشەممە ١٤ - ١١ - ٢٠٢١ پۆڵەندا رایگەیاند، دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە بێلاڕووسەوە بۆ وڵاتەکە دەستگیرکراون. پۆلیسی ناوچە سنوورییەکانی پۆڵەندا باس لەوە دەکات کە ٥٠ کۆچبەر کە سنووری وڵاتەکەیان بەزاندووە، دەستگیرکراون. رێکخراوە مرۆییەکان باس لەوە دەکەن کە تاوەکو ئێستا ١٠ کۆچبەر لەسەر سنوورەکە گیانیان لەدەستداوە و هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانی مرۆیی دەدەن و داوای چارەسەری دۆخەکە دەکەن. بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا رۆژی دووشەممە کۆببنەوە بۆ فراوانکردنی گەمارۆ و سزاکانی سەر بێلاڕووس، ئەوەش بەهۆی ئەو هەڵمەتەی لوکاشینکۆ بۆسەر رکابەرەکانی دەستیپێکردووە، کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لوکاشینکۆ حکومڕانیی وڵاتەکە دەکات. جۆزێپ بۆرێل ئاماژەی بەوە کردووە، وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا سزا و گەمارۆ بۆسەر هەر کەسێک پەسند دەکەن کە بەشێکن لە بازرگانیکردن بە کۆچبەران، لەنێویاندا هێڵە ئاسمانییەکان، کۆمپانیاکانی گەشتکردن و بەرپرسان. بۆرێل بە میدیاکانی راگەیاندووە، \"لوکاشینکۆ هەڵە بوو. ئەو وا بیریدەکردەوە کە مامەڵەکردن بەم شێوەیە سوپاکەمان پەکدەخات و ناچارمان دەکات بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ و سزاکانی سەر وڵاتەکەی؛ بەڵام پێچەوانەکەی روودەدات\". سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاندووە، یەکێک لە رێکارە پێشبینیکراوەکان \"داخستنی تەواوەتیی سنوورە بۆ بێبەشکردنی تەواوەتیی رژێمەکە [ی لوکاشینکۆ] لە هەموو سوودێکی ئابووری\"، هەروەها داوایشی لە یەکێتیی ئەوروپا کردووە کە بە هاوبەشی دیوارێک بە درێژایی سنووری وڵاتەکەی دروستبکرێت. یەکێک لە رێگەکان کە کۆچبەران گرتبوویانەبەر، گەشتکردن بوو بە فڕۆکە لە تورکیا و سووریاوە بۆ بێلاڕووس، بەڵام دوای گوشارەکانی دیپلۆماتکارانی یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا خەڵکی عێراق، سووریا و یەمەنی لەوە قەدەخەکردووە کە بە فڕۆکە لە وڵاتەکەیەوە گەشت بۆ بێلاڕووس بکەن. هەروەها هێڵێکی ئاسمانیی سووریاش گەشتەکانی بۆ مینسک هەڵپەساردووە.", "summary": "نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راگەیێندراوێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ناردنی پاس بۆ کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1411202112", "category": "world", "summary_length": 171, "article_length": 3447, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 1623}, {"article": "بەشێکی زۆری میدیاکانی تورکیا بە پشتبەستن بە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی شەوی رابردووی ئەردۆغان، ئەو دیدارە وەک توانەوەی بەستەڵەکی نێوان هەردوو وڵات و سەرەتای دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی پەیوەندییەکان ناو دەبەن، بەڵام پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن رەخنە لە هەڵوێستی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەگرن، بەتایبەتی لە پرسی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن ئەمریکا و خواستی مانەوەی تورکیا لە ئەفغانستان. لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا پرسیار لە ئەردۆغان کرا، \"بەرلە دیدارەکە ئاماژەتان بەوەدا، هیوادارن ئەو دیدارە دیدارێک بێت بڕیارەکەی ٢٤ی نیسان لە بارەی رووداوەکانی ١٩١٥ لەیاد بباتەوە. لە دیدارەکەتاندا پرسی بە جینۆسایدناساندنی رووداوەکانی ١٩١٥ی ئەرمەنەکان لەلایەن ئەمریکاوە، باس کرا؟ \" ئەردۆغانیش وەڵامی دایەوە کە \"سوپاس بۆ خودا هیچ باس نەکرا. \" ئەمە لەکاتێکدایە، سەرۆککۆماری تورکیا بەر لە سەردانەکەی بۆ برۆکسل - ی پایتەختی بەلجیکا رۆژی ١٣ ـی حوزەیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، کە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ ئەنجامیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، پرسی بەجینۆسایدناساندنی رووداوەکانی ١٩١٥ دەخاتە بەرباس. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەو کات رایگەیاند، \" ٢٤ ـی نیسان بۆ ئێمە، بەداخەوە قۆناخێکی زۆر زۆر نەرێنی بوو. بێگومان چاوەڕێی هەڵوێستێکی لەوجۆرەمان نەدەکرد، بەڵام ئەم هەڵوێستە ئێمەی خەمبار کردووە. بازدان بەسەر ئەو بابەتەدا بەبێ ئەوەی بیخەینەبەرباس، مەحاڵە. \" ئەم وەڵامەی ئەردۆغان لە ناوخۆی تورکیادا کاردانەوەی بەداوەداهات. ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە، کە پێشتر وەزیری دەرەوە و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، \"دوای نامەکەی \"بێ عەقڵ مەبە\"ـی ترەمپ جارێکی دیکە بێهیوا بووین. لەبارەی رووداوەکانی ١٩١٥ گوتەی \"سوپاس بۆ خودا هیچ باس نەکرا\" بێچارەییە، رەنگدانەوەی ئەو کردەوە نەرێنییە ناڕونانەیە، کە حەماسەت نایانشارێتەوە. دەبێت ئەم بابەتە باس بکرێ و وەڵامی پێویست بدرێتە بایدن. \" خواستی تورکیا بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان بەپاساوی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی کابووڵ دوای کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە، یەکێکی دیکەی ئەو بابەتانەیە کە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە. کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە دەڵێ، لە شوێنێکدا ئەمریکا بکشێتەوە، نابێت ئێمە ببین بە جەندرمەی ئەو. چاوەڕوان دەکرا پرسی مافی مرۆڤ و دیموکراسییەت لە تورکیا تەوەرێکی دیداری ئەردۆغان و بایدن بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوو سەرۆک ئاماژەیان بەوە نەداوە، باسی ئەو بابەتەیان کردووە یان نا.", "summary": "دیداری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ناوخۆی تورکیادا کاردانەوەی جیاوازی لێ کەوتووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150620215", "category": "world", "summary_length": 125, "article_length": 2244, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 1019}, {"article": "دەستپێکردنی مانۆڕەکە لەکاتێکدایە، ئەفغانستان کەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان و بەرپرسانی رووسیاش دەڵێن، داعش هەوڵدەدات پێگەی خۆی لەو وڵاتە بەهێزبکات. تاجیکستانی هاوسنووری ئەفغانستانیش ترسی هەیە لەهەر کاتێکدا بێت گرووپە پەڕگیرەکان دزە بکەنە نێو خاکەکەی. شیڕاڵی میرزۆ، وەزیری بەرگریی تاجیکستانە و دەڵێت، \"ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی لە ئەفغانستان لەدوای هاتنی تاڵیبان چالاکی تیرۆریسیتی ئەنجام دەدەن، زۆر چەکی سەردەمییانەیان کەوتووەتە دەست. هاوکات پێگەی خۆیانیان بەهێزکردووە و بارودۆخی ئێستا دەقۆزنەوە بۆئەوەی ئەفغانستان بکەنە پێگەیەکی بەهێزی خۆیان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بەرفراوانتر لە ناوچەکەدا. \" مانۆڕەکە بەشێکە لە مەشق و راهێنانی جەنگیی یەک هەفتەیی کە لەنێوان رووسیا، تاجیکستان و ٦ وڵاتی دیکەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران بەڕێوەدەچێت. رووسیا دەڵێت، ئەوان متمانەیان بە تاڵیبان هەیە، بەڵام ترسیان لە قاعیدە و داعش هەیە کە ببنە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران. لە پرسی ئەفغانستاندا، رووسیا رۆڵی نێوەندگیری گێڕاوە و باڵیۆزخانەی خۆی لە کابوول چۆڵ نەکردووە و لەو کاتەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتووەتە دەست چەند جارێک پەیوەندییان لەگەڵ تاڵیباندا کردووە. یەڤگێنی پۆپلاڤسکی، جێگری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی رووسیا ئاماژە بەوە دەکات کە \"تاڵیبان هەوڵدەدات هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەی وەدەرنێت یانیش هەوڵدەدات لەنێویان ببات بۆئەوەی تەنیا خۆی دەسەڵاتی هەبێت. هەر بۆیە ئێمە ئامادەیی خۆمان وەرگرتووە لە ئەگەری ئەوەی تاڵیبان تیرۆریستان بەرەو تاجیکستان پاڵ پێوەبنێت. \" بەگوێرەی پێگەی گلۆبەڵ فایەر پاوەر، کە پێگەیەکی بەراوردکاری هێزی چەکداریی جیهانییە، رووسیا لە دوای ئەمریکا لە پلەی دووەمی بەهێزترین سوپای جیهان دێت کە ١ ملیۆن و ١٤ هەزار سەربازی لەئەرکدایە. هاوکات لە هێزی تانکیدا، پلەی یەکەمی جیهانی گرتووە کە ١٣ هەزار تانکی هەیە. لە هێزی ئاسمانیشدا لە پلەی دووەم دێت کە ٤ هەزار و ١٤٤ فڕۆکەی سەربازی هەیە کە ٧٨٩ یان فڕۆکەی جەنگین.", "summary": "لە تاجیکستان مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشی یەک هەفتەیی بەڕێوەدەچێت کە ٥ هەزار سەرباز و زیاتر لە ٧٠٠ تانک و زریپۆش تێیدا بەشدارن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/231020216", "category": "world", "summary_length": 124, "article_length": 1742, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 805}, {"article": "فوکاندۆ بۆ هەرکوێیەک بچێت، مانگاکە بەدوایدا دەڕوات. بەیەکەوە گرتەی ڤیدیۆیی تۆماردەکەن، بە هەزاران بینەریان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بەخۆیانەوە سەرقاڵکردووە. فاکوندۆ ئاگوێلیرا، گاوان دەڵێت، \"کلۆتا وەکو ئاژەڵێکی ماڵی هاتە لامان و دۆستایەتیمان بەشێوەیەکی تایبەت دەستیپێکرد، ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم، ئەو هاوڕێیەکە کە بەیەکەوە ڤیدیۆ تۆماردەکەین و کارەکانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان رێکدەخەین. \" فوکاندۆ مانگاکەی ناوناوە کلۆتا، ئەو مانگایە زیاتر وەکو سەگێکی بەوەفا مامەڵە دەکات و بەردەوام بەدەوری خاوەنەکەی دەخولێتەوە. لەوانەیە هۆکارێکی بۆ دەستپێکی چیرۆکی دۆستایەتیان بگەڕێتەوە کە چۆن فوکاندۆ ئەوی لە بارودۆخێکی سەخت رزگارکردووە. فاکوندۆ ئاگوێلیرا، ئەستێرەی تیکتۆک باس لەوە دەکات، \" ١٠ ساڵ لەمەوبەر کاتێک کلۆتا تەمەنی تەنیا یەک مانگ بوو، هێنامانە لای خۆمان. بە برینداری لە قەراخی رێگایەک دۆزیمانەوە، لە دووشوێنەوە ئێسکی شکابوو. لە چیایێک کەوتبووەوە خوارەوە، لەوکاتەوە بڕیارماندا بەخێوی بکەین و چارەسەرمان کرد. \" هەرچەندە مانگاکە نازانێ تیکتۆک چییە، بەڵام سوودێکی گەورەی بە خاوەنەکەی گەیاندووە، بەهۆی کۆکردنەوەی هەزاران ڤیو، رۆژانە داهاتێکی باشی بۆ کۆدەکاتەوە. بەگوێرەی ماڵپەڕی هەمەڕەنگی تەکنەلۆژی thetealmango، تیکتۆک بۆ هەر هەزار بینینێک ٢ بۆ ٤ سەنت دەداتە خاوەنی هەژمارەکە.", "summary": "هاووڵاتییەکی ئەرجەنتینی و مانگاکەی بوونەتە دوو ئەستێرەی ناوداری تیکتۆک. دۆستایەتیێکی بەهێز لەنێوانیاندا هەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/120420225", "category": "world", "summary_length": 109, "article_length": 1159, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 541}, {"article": "دمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند \"لەڕاستیدا لەناو ئیدارەی حکومەتدا کەیسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، لەبارەی یەکێک لەو کەیسانەوە زانیاریم هەیە و پشتڕاستی دەکەمەوە، بەڵام ئاگاداری کەیسی دووەم نیم\". گوتەبێژی سەرۆکی رووسیا دەشڵێ \"هەموو رێکارەکان گیراونەتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا\". بە گوتەی دمیتری پێسکۆڤ، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندیی لەگەڵ ئەو کەسە نەبووە کە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بووە، لەوبارەیەوە گوتی \"سەرۆک بەردەوامە لە کارەکانی، ناتوانێت لە کارکردن بوەستێت\". گوتەبێژی سەرۆکی رووسیا دەشڵێ \"تۆمارکردنی تووشبوویەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە رێوشوێنی پێشوەختە لەکاتی بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ ئەو مەراسیمانە بگیرێنەبەر کە سەرۆکی رووسیا تێیدا بەشداری دەکات و پشکنین بۆ خەڵکی بکرێت\". تاوەکو ئێستا لە رووسیا هەزار و ٣٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٥ کەسیش چاکبوونەتەوە، دۆخی تەندروستیی هەشت کەس لە تووشبووەکانیش هەستیارە.", "summary": "گوتەیبێژی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە کە بە \"کۆشکی کرملن\" ناسراوە، تۆمارکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/270320207", "category": "world", "summary_length": 142, "article_length": 953, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 424}, {"article": "کۆمپانیا ئەمریکییەکە تیمێکی شارەزای پێکهێناوە بۆ ئەو مەبەستە کە کەسانی ئەفغانین و زمانەکانی پشتوو و دەری دەزانن. تیمەکە چاودێریی پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی کۆمپانیاکە دەکەن و هەر پۆستێک پەیوەندی بە گرووپەکەوە هەبێت دەیسڕنەوە. ماوەی چەندین ساڵە تاڵیبان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی بەکاردەهێنێت. دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستانیش بەشێوەیەکی خێرا لە دوو هەفتەی رابردوودا ئاڵنگارییەکی نوێی خستووەتە بەردەم کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا سەبارەت بەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن. گوتەبێژێکی فەیسبووک قسەی بۆ بی بی سی کردووە، رایگەیاندووە \"تاڵیبان وەکو گرووپێکی تیرۆریستی لەلایەن یاسای ئەمریکاوە دیاریکراوە و ئێمەش لە پلاتفۆڕمەکەماندا وەکو گرووپی مەترسیدار دیاریمانکردوون و راگیراون. ئەمەش مانای وایە ئێمە ئەو هەژمارانە دەسڕینەوە کە سەر بە تاڵیبانن یان کەسانێک لەبری ئەوان دروستیان دەکەن و پاڵپشتییان دەکەن. \" گوتەبێژەکەی فەیسبووک باسی لەوەشکردووە، ئەو یاسایە هەموو ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی دیکەش دەگرێتەوە کە سەر بە فەیسبووکن وەک: وەتسئەپ و ئینستاگرام. هەرچەندە ئێستا بەپێی ژمارەیەک راپۆرت تاڵیبان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەتسئەپ کە تایبەتە بە خزمەتگوزاریی نامەگۆڕینەوە، هەژماری هەیە و تۆڕەکە بەکاردەهێنێت بۆ پەیوەندیکردن. گوتەبێژەکەی فەیسبووک دەڵێت، \"کاری پێویست دەکەین ئەگەر هەر هەژمارێک لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ببینینەوە کە پەیوەندیدارە بە تاڵیبانەوە. \"", "summary": "فەیسبووک رایدەگەیێنێت، چالاکییەکانی \"گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان\" و هەموو ئەو پۆست، وێنە و ڤیدیۆیانەی لەسەر پلاتفۆڕمەکەی بۆ پاڵپشتیی ئەو گرووپە دەکرێن، دەسڕێتەوە و هەژمارەکانیش رادەگرن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/170820212", "category": "world", "summary_length": 183, "article_length": 1271, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 579}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ١٠ - ٤ - ٢٠٢٢ سکۆت مۆریسن، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کانبێڕای پایتەختی وڵاتەکەی راگەیاند، کە دەیڤید هێرلی، نوێنەری سەرۆکی وڵات رۆژی ٢١ ـی ئایاری ئەمساڵی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن پەسند کردووە. سکۆت مۆریسن، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا گوتی: \"دەزانم ئوستراڵییەکان بە کاتێکی سەختدا دەربازبوون. دەشزانم کە لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا ئوسترالیا رووبەڕووی ئاڵنگاریی تووند دەبێتەوە. بەڵام زیاتر لە هەر شتێک، دەزانم کە لە باشترین وڵاتی جیهاندا دەژین، زیاتر لە هەر کاتێکیش لەبارەی داهاتوومانەوە و دەستکەوتەکانی گەلی ئوسترالیا گەشبینم. \" گرنگترین مژارەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئوسترالیا بریتین لە هەژموونی ئابووریی چین، گۆڕانی کەشوهەوا و پەتای کۆرۆنا. پارتە پارێزگارەکەی مۆریسن چاوی لە چوارەم خوولی سێ ساڵیی پەرلەمانی وڵاتەکەیەتی. هەرچەندە راپرسییەکان وانیشاندەدەن کە هاوپەیمانێتیی لیبراڵی مۆریسن لە دواوەی پارتی ئۆپۆزیسیۆنە، بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ دا سەرەڕای ئەوەی کە پێشبینییەکانی دەنگدان وایان نیشاندەدا کە پارتی کرێکارانی نێوانڕەوی چەپی ئۆپۆزیسیۆن پێش پارتی مۆریسن دەکەوێت، پارتی مۆریسن توانی زۆرینەی رەهای دەنگەکان بەدەستبهێنێت و سەرۆکایەتیی حکومەت بگرێتە دەست. بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئوسترالیا ١٧ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دوایین راپرسی نیشانیدەدات کە هاوپەیمانێتییەکەی مۆریسن ٤٦ % ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت، لەبەرامبەردا پارتی کرێکارانی ئۆپۆزیسیۆنیش ٥٤ % ـی دەنگەکان.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی دیاریکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/100420223", "category": "world", "summary_length": 112, "article_length": 1343, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 633}, {"article": "دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەردۆغان دەیەوێت ئاگربەستەکە کارابێت. دواتر، کوردیش هەمان شتی دەوێت و چارەسەریی کۆتاییشی دەوێت. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، شتێکی زۆر خراپە کە چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەم بیرکردنەوەیە نەبووە و ئاماژە بەوەشدەکات، تورکیا و هەسەدەش ویستێکی باشیان هەیە و هەربۆیەش ئەگەری سەرکەوتنی ئاگربەستەکە و راگرتنی شەڕەکە زۆرە. ترەمپ دەنووسێت، ئەمریکا نەوتەکەی پاراستووە و چەکدارانی داعشیش لە لایەن کورد و تورکیاوە پارێزراون و کەمێک پێش ئێستاش پێیڕاگەیێندراوە کە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئامادەن ئەو چەکدارانە ببەنەوە کە خەڵکی وڵاتەکانیانن. ترەمپ دەڵێت، \"ئەمە هەواڵێکی باشە، بەڵام دەبووایە دوای ئەوەی ئێمە چەکدارەکانمان گرتن، ئەوانیش بیانبردنایەتەوە. بەهەرحاڵ، پێشکەوتنێکی گەورە بەدەستهاتووە\". بەپێی رێککەوتنەکەی تورکیا و ئەمریکا، تورکیا بۆ ماوەی ١٢٠ کاژێر ئۆپەراسیۆنەکەی دەوەستێنێت، لەو ماوەیەدا یەپەگە لەو ناوچەیە دەکشێتەوە کە ناوچەی ئارامی پێ دەگوترێت. مایک پێنس گوتی: \"لایەنی تورکی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دەوەستێنێت بۆ ئەوەی دەرفەت بداتە یەپەگە لەو ناوچەیەی کە ناوچەی ئارامە بکشێتەوە و ئەوان نزیکەی ٢٠ میل لە سنووری باشووری تورکیا دەکشێنەوە. ئەمە رێککەوتنێکە لەگەڵ تورکیا بۆ ئەوەی تورکیا هێرش نەکاتەسەر کۆمەڵگەی کۆبانێ. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تورکیا پێکەوە پابەندن بەوەی کە پێکەوە چارەسەری ئاشتیانەی ئەو ناوچەیەی بکەن کە لەسەر بنچینەی رێککەوتنی نێودەوڵەتی ناوچەی ئارام بنیات دەنرێت و ئەو ناوچەیە بپارێزن\".", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کردووە و ئەویش پێیڕاگەیاندووە کە تەقەیەکی کەم و بەکارهێنانی هاوەن لە ناوچەی شەڕ هەبووە و ئەویش نەهێڵدراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/18102019", "category": "world", "summary_length": 190, "article_length": 1324, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 607}, {"article": "رۆنی، کرێکارە و دەڵێت، \"لە کار گەڕاومەتەوە. بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە نیودەلهی هەیە، ئەمڕۆیان بۆ کردینە پشوو. ئەم گەرمایە خەڵکی نیگەرانکردووە، چونکە لە دۆخێکی خراپدایە. \" بەشێکیشیان بە چەتر خۆیان لە گەرماکە دەپارێزن؛ گەرمایەک تەنیا لەمساڵدا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٥ کەس. لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ کەس بەهۆی گەرماوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە. هاوینی ئەمساڵی هیندستان زوو هات. هەر لە مانگی ئادارەوە پلەی گەرما لە باکوور و نێوەڕاستی ئەو وڵاتە گەیشتە سەرووی ٤٠ی سیلیزی، کە ١٢٢ ساڵ بوو گەرمای بەو جۆرە لەو کاتەدا تۆمارنەکرابوو. لاکشمی، کچێکی دانیشتووی نیودەلهییە و باس لەوە دەکات، \"زۆر گەرمە. ساڵانی رابردوو، هەرگیز بەم راددەیە گەرم نەبووە. حکومەتی نیودەلهی رێنمایی بۆ خەڵک دەرکردووە کە لە نێوان کاژێر ١٢ و ٣ی دوانیوەڕۆ نەچنە دەرەوە، مەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت. \" لە شاری ئەحمەدئابادی رۆژئاوای ئەو وڵاتە، باڵندە و گیانەوەرانیش لە گەرماکە سەلامەت دەرنەچوون. باڵندەیەک لە تێنوێتییدا لە ژێر دیوارێک بێ جووڵە کەوتووە. خۆبەخشێک هەڵیدەگرێتەوە و دەیباتە نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری. گیرا شاهـ، پزیشکی ڤێتێرنەری دەڵێت، \"رێگە و کێڵگەکان زۆر گەرم دەبن و دەتوانیت ببینیت چۆن هەڵم لە جادەکان بەرزدەبێتەوە. بۆیە رۆژانە لانیکەم ٥٠ بۆ ٦٠ باڵندەی تینوو وەردەگرین. \" باڵندەکان لە بەر گەرما و تینوێتی، لە درەختە بەرزەکانەوە دەکەونە خوارەوە و باڵیان دەشکێت. نەخۆشخانەکە تەنیا لە یەک مانگی رابردوودا، دوو هەزار باڵندەی لە مردنی بەهۆی گەرماوە رزگارکردووە. شارەوانیی شارەکەش بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژاندنەوە، ئاو بەسەر دارەکانی شارەکەدا دەپرژێنێت بۆ ئەوەی باڵندەکان لە تینوێتی رزگاربکات.", "summary": "گەرمایەکی تاقەتپڕووکێن بەشێکی زۆری هیندستانی گرتوەتەوە. لە شاری نیودەلهیی پایتەخت، دوو رۆژە لەکاتی نیوەڕۆدا پلەی گەرما دەگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی. سەیری هەر لایەک بکەی، کەسێک بە دەبەیەکی ئاوەوە دەبینی، خۆی فێنێک دەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/070520223", "category": "world", "summary_length": 216, "article_length": 1508, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 726}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا، هێزەکانی پاراستنی سنووری ئازەربایجان بڵاویکردەوە، کاژێر ١٠: ٤٠ خولەکی بەیانی رۆژی سێشەممە، لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ مانۆڕی سەربازیی، لە ناوچەی مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانیی کاراهەیبەت، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئازەربایجانی سەر بە هێزەکانی پاراستنی سنوور، تووشی رووداوێک بوو و بەهۆیەوە هێلیکۆپتەرەکە کەوتەخوارەوە. لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە، ١٤ سەربازی ئازەربایجان گیانیان لەدەستدا و دوو سەربازی دیکەش بەسەختی برینداربوون. دوای رووداوەکە، فەرماندەکانی هێزی پاراستنی سنوور و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، چوونە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە دەستیپێکرد.", "summary": "لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سەر بە سوپای ئازەربایجان، ١٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/011220211", "category": "world", "summary_length": 134, "article_length": 621, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 271}, {"article": "زیاتر لە ٥ هەزار تۆو لەو کۆگەیە هەڵگیراون، سندووق لەسەر سندووق بە ریز لە تەنیشت یەکدی دانراون، تۆوەکان هەر یەکێکیان بە کۆد و ژمارەی تایبەتی خۆی لە کەشوهەوایەکی دەستکردی زانستیدا بە قووڵایی زیاتر لە ٤٦ مەتر لەژێر زەوی هەڵگیراون. سی سانگ یۆنگ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆگەی تۆو دەڵێت، \"ئێمە ئەو ئەگەرەمان داناوە ئەو تۆوانە لە ئایندەدا بەکاربهێندرێن، بەڵام هیوادارین ژینگە بەرەو باشی بڕوات و نەوەی داهاتوومان پێویستیان بەم کۆگەیە نەبێت\". تاوەکو ئێستا زانایانی ژینگە پێچەوانەی هیواکانی سانگ یۆنگمان قسە دەکەن و دەڵێن، پێناچێت ئاراستەی کەشوهەوا بە ئاقارێكی دڵخۆشکەردا بڕوات. لێکۆڵەرانی ژینگە زیاتر لە ٤٣٠ هەزار جۆری رووەکی دەگمەنیان تۆمارکردووە، کە لەژێر هەڕەشەی راستەوخۆی گۆرانی کەشوهەوادان. لە ئەگەری لەناوچوونی رووەکە دەگمەنەکان، زنجیرەی خۆراکی مرۆڤ دەپچڕێت؛ ئەوەش لەوانەیە مرۆڤایەتی بەرەو برسێتییەکی درێژخایەن ببات. یەکێک لەو تۆوانەی لە کۆگەکەی کۆریای باشوور هەڵدەگیرێت. وێنە: AFP", "summary": "لە کۆریای باشوور تونێلێکی دژە چەکی ئەتۆمیی بەهێز و تۆکمە لە بۆنگوای دروستکراوە کە کراوەتە کۆگەیەکی تایبەت بە هەڵگرتنی تۆوی رووەکە دەگمەن و نایابەکان، مەبەستیش لە کۆگەکە پاراستنیانی تۆوەکانە لە گۆڕانی کەشوهەوا و ئەگەری لەنێوچوونیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010620217", "category": "world", "summary_length": 231, "article_length": 880, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 411}, {"article": "دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆ و ناکۆکیی نێوان ئەندامە دیموکراتەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران و دژایەتی زۆرینەی کۆمارییەکان، پرۆژەی دارایی ئیدارەی بایدن بە خەرجکردنی ١.٢ ترلیۆن دۆلار بە زۆرینەی دەنگی دیموکراتەکان پەسندکرا. پرۆژە داراییەکە لەچوارچێوەی دەستپێشخەری ناسراو بە \"بونیادنانەوەی باشتر\" دێت کە ئیدارەی بایدن پێشکێشی کۆنگرێسی کردووە و تایبەتە بە باشترکردنی ژێرخانی ئابووریی ئەمریکا لە رێگەوبان، پرد، فڕۆکەخانە، قوتابخانە و چەندین بواری دیکەی پەیوەندیدار بە لایەنی گواستنەوە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە لە نیوەشەوی شەممە ٦ - ١١ - ٢٠٢١ بەکاتی واشنتن دی سی، ٧ی سبەینێ بەکاتی هەولێر دەستیپێکرد و بە ٢٢٨ دەنگی \"بەڵێ\" و ٢٠٦ دەنگی \"نەخێر\" پەسندکرا. ١٣ ئەندامی کۆماری بە \"بەڵێ\" دەنگیان بۆ پرۆژەکەی بایدن دا، لەکاتێکدا ٦ لە ئەندامانی دیموکرات بە \"نەخێر\" دەنگیان دا.", "summary": "ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژە ١.٢ ترلیۆن دۆلارییەکەی ئیدارەی بایدنی پەسندکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/061120211", "category": "world", "summary_length": 82, "article_length": 793, "summary_token_count": 40, "article_token_count": 361}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٢٣ - ٥ - ٢٠٢٢ کارین ئۆلۆفسدۆتەر لە پانێڵێکی پەیمانگەی برووکینگز لەبارەی داهاتووی هاوپەیمانیی ناتۆ گوتی، هیوادارین لەگەڵ تورکیا بگەینە تێگەیشتنێکی هاوبەش. ئۆلۆفسدۆتەر ئاماژەی بەوەکرد کە هەر وەکو ئەمریکا و زۆر وڵاتی دیکەی ئەوروپاش، ئەوان لەگەڵ هەندێک لە رێکخراوەکان لە سووریا کاریانکردووە. باڵیۆزی سوێد لە واشنتن باسی لەوەشکرد کە ماگدالینا ئەندرسۆن، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان لەبارەی نیگەرانییەکانی ئەنقەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گفتوگۆی کردووە. ئەو خانمە باڵیۆزە گوتیشی، یەکێتیی ئەوروپا لە ٢٠٠٢ ـەوە پەکەکەی لە لیستی تیرۆر داناوە و سوێدیش هەموو کاتێک بەو هەوڵوێستەوە پابەند بووە. هەر لە هەمان پانێڵی پەیمانگە ئەمریکییەکە، میکۆ هاوتالا، باڵیۆزی فینلەندا لە واشنتن گوتی، ئەوان لەسەر ژمارەیەک پرس گفتوگۆ لەگەڵ تورکیادا دەکەن، لەوانەش، تیرۆر و بازرگانیی چەک، بەڵام پرسی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی بیروڕای سیاسی لە نێو فینلەندادا، ئەستەمە سازشیان لەسەر بکرێت. پێشتر ئەردۆغان رایگەیاندبوو کە تورکیا وەکو ئەندامێکی ناتۆ بە بەئەندامبوونی سوێد و فینلاند لە هاوپەیمانییەکە رازینابێت ئەگەر بە گوتەی خۆی ئەو دوو وڵاتە دەستبەرداری \"داڵدەدانی\" ئەندامانی پەکەکە و گرووپی گولەنییەکان نەبن. سوێد و فینلاند رەتیدەکەنەوە ئەندامانی پەکەکەیان داڵدەدابێت و دەڵێن، ئەوان تەنیا یارمەتیی کوردانی دیکەیان داوە. کاتێک کە فینلەندا و سوێد نیازی خوێیان بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ راگەیاند، چاوەڕێدەکرا ئەو دوو وڵاتە نۆردیکە بە ئاسانی لە لایەن ئەندامە رۆژئاواییەکانی هاوپەیمانییەکەوە پێشوازییان لێ بکرێت. بەڵام بەئەندامبوونی ناتۆ پێویستی بە کۆدەنگیی هەموو ئەندامانی هاوپەیمانییەکەیە، لە نێویشیاندا، تورکیا. لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، هەریەکە لە سوێد و فینلەند چەند رۆژی رابردوو پلانی خۆیان بۆ وازهێنان لە بێلایەنبوون راگەیاند. - هەردوو وڵاتەکە لە ساڵانی ١٩٩٠ ـەوە هاوبەشی ناتۆن بێئەوەی ئەندامی بن. - ئەگەری بەئەندامبوونیان لە هاوپەیمانییە رۆژئاواییەکە، مۆسکۆی نیگەران کردووە. - فراوانبوونی ناتۆ لە رابردوودا بە بەردەوامی لەلایەن بەرپرسانی رووسیاوە وەکو پاساو بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا بەکارهێنراوە کە ئەویش هاوبەشێکی ناتۆییە. ئێستا دیاریکردنی داهاتوو، قەبارە و هێزی ناتۆ کەوتووەتە دەستی رەجەب تەییب ئەردۆغان، لە کاتێکدا کە وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت پێگەی هاوپەیمانییەکەیان بەڕووی رووسیادا پتەوتر بکەن. ئەردوغان رێگرە لە بەردەم بەئەندامبوونی خێرای فینلەندا و سوێد لە ناتۆ، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی کە هاوپەیمانییەکە دەبێتە \"شوێنێک کە نوێنەری رێکخراوە تیرۆریستەکان تێیدا کۆدەبنەوە. \" ناکۆکییەکە وایکردووە دیپلۆماتە رۆژئاواییەکان هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی تورکیا بخەنەڕوو، ئەنقەڕەش ژمارەیەک خاڵی ناکۆکی خۆی لەگەڵ وڵاتانی نۆردیک بە باڵیۆزانی ناتۆ داوە. ئەردۆغان پێوایە سوێد و فینلەندا \"تیرۆریستانی\" داڵدەداون کە مەبەست لێی پارتی کرێکارانی کوردستانە کە لە لایەن تورکیا، ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا، ئوسترالیا و کەنداوە وەکو رێکخراوێکی \"تیرۆریستی\" پۆلێنکراوە. بەڵام لە راستیدا، سوێد کە رووی هەرە زۆری رەخنەکانی ئەردۆغانی لێیە، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زووتر لە هەمووانی دیکە ئەو پارتەی باکووری کوردستانی بە \"تیرۆریست\" پۆڵێنکردووە کە لە ساڵی ١٩٨٤ بوو. لەو بارەیەوە ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی سوێد، رۆژی ٢٠ی ئایار لە تویتێکدا رایگەیاند، \"بەهۆی ئەو زانیارییە هەڵەیانەی بە بەربڵاوی لەبارەی سوێد و پەکەکە بڵاودەکرێنەوە، دەمانەویت وەبیریبهێنینەوە کە حکومەتی سوێد لە سەردەمی ئۆلۆف پاڵم یەکەمین بوو دوای تورکیا کە پەکەکە بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستەکانەوە لە ساڵی ١٩٨٤. یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەو کارەی کرد کاتێک کە ئانا لیند وەزیری دەرەوەی سوێد بوو. ئەم هەڵوێستە نەگۆڕاوە. \" لەگەڵ ئەوەشدا، تورکیا دەڵێت؛ سوێد پاڵپشتیی لە ئەندامانی پەکەکە دەکات و دەیانپارێزێت. سوێد هەموو ئەوانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت پاڵپشتیی لە کوردانی دیکە دەکات کە سەر بە پەکەکە نین. لە ساڵی ١٩٨٤ ـەوە، لە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا مەزەندە دەکرێت ٣٠ هەزار تاوەکو ٤٠ هەزار کەس کوژرابن، ئەوە بە گوێرەی گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی. لە بەرامبەر فینلەنداش، هەڵوێستی تورکیا هەمان شتە. ئەگەرچی ئەو وڵاتە نۆردیکە ژمارەیەکی کەمتری کوردی تێدا دەژین وەک لە سوێد، سیاسەتی دەرەوەیان نزیکە لە یەک. فینلەنداش پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی قەدەخەکردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ چووە ریزی سوێد و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا لە وەستاندنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا، ئەوەش وەکو هەڵوێستێک دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان. ئەردۆغان داوا دەکات کە سوێد لیستێک لەو کەسانە دیپۆرت بکات کە تورکیا بە \"تیرۆر\" تۆمەتباریان دەکات. هەروەها دەیەوێت سوێد و فینلەندا، بە ئاشکرا دژایەتیی خۆیان بۆ پەکەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەرببڕێت و قەدەخە لەسەر فرۆشی چەک بە تورکیا هەڵبگرێت. دەقی قسەکەی کارین ئۆلۆفسدۆتەر، باڵیۆزی سوێد لە واشنتن دی سی: \"من نامەوێ هیچ وێناکردنێک بۆ ئەوە بکەم کە ئامانجی کۆتایی سەرۆک ئەردۆغان چییە، بەڵکو تەنیا دەتوانم باس لەو گفتوگۆیانە بکەم کە ئێمە ئەنجامیان دەدەین، وەکو خۆتان لە میدیاکانەوە بینیتان، گفتوگۆکان لەبارەی تیرۆرن، هەروەها لەبارەی كڕین و فرۆشتنی چەکن، ئەوانە ئەو بابەتانەن کە لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ تورکەکان باسیان دەکەین. بۆیە نامەوێت لای خۆمەوە هیچ پێشبینیێک لەسەر ئامانجی کۆتایی بخەمەڕوو. تەنیا هیواخوازم کێشەکان چارەسەربکرێن، چونکە بەڕاستی ئێمە دەمانەوێت ببینە ئەندامی ناتۆ. \" دەقی قسەکەی میکۆ هاوتالا، باڵیۆزی فینلەندا لە واشنتن: \"لەبارەی ئامانجی کۆتایی ئەردۆغان، وەکو دیارە کەس نازانێت داهاتوو چۆن دەبێت. پێموایە ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر گفتوگۆکانمان بێت. پێموایە وەکو کارین گوتی، هەندێ شت هەن، لە نێویاندا، پرسی سیاسی، پرسی تیرۆر و پرسی بازرگانیی چەک. تەنیا دەمەوێت بڵێم کە هەندێ شت هەن دەتوانرێت ئەنجام بدرێن، هەندێکیش هەن ناتوانرێت. پێموایە هەر شتێک هەبێت کە ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر رۆڵی وڵاتەکەمان، وەکو وڵاتێکی خاوەن سەروەریی یاسا، یانیش ببێتە مەترسی بۆ سەر ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی بیروڕای سیاسی، پێموایە ئەوە ئەستەم دەبێت قبووڵ بکرێت. چونکە فینلەندا فینلەندایە و هەر بە فینلەنداش دەمێنێتەوە، گرنگ نییە چی روودەدات. \"", "summary": "باڵیۆزی سوێد لە واشنتن دەڵێت، لەسەر پرسی تیرۆر و گەمارۆی چەک لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدان. باڵیۆزی فینلەنداش دەڵێت گرنگی بە گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەدەن، بەڵام ئامادەنین سازش لەسەر ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی بیروڕای سیاسیی لەنێو وڵاتەکەیاندا بکەن، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەنقەرە بە پاساوی هاوکاریکردنی ستۆکهۆڵم بۆ پەکەکە، دژی بە ئەندامبوونی سوێد لە هاوپەیمانییەکە هەڵوێستی دەربڕیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/24052022", "category": "world", "summary_length": 375, "article_length": 5470, "summary_token_count": 172, "article_token_count": 2487}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ١٦ - ١ - ٢٠٢٢ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر زاری گوتەبێژێکی لە رێگەی ئیمەیلەوە لەوبارەیەوە وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە و گوتی: \"ئەمریکا و تورکیا بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی سووریا. ئێمە بەردەوام راوێژ و داوای هاوئاهەنگی لە ئەنقەرە و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا دەکەین و بە تووندی پشتگیری لە بوونیادنانەوە و رێزگرتن لە هێڵەکانی ئاگربەست دەکەین\". هەفتەی رابردوو بەشێک لە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بڵاویانکردوەوە ئەمریکا داوای وادەیەکی لە تورکیا کردووە بۆ کشانەوە لە سووریا. راپۆرتە هەواڵییەکان لە سەردانێکی نایدن ماینزا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی، سەرچاوەیان گرتبوو کە گوایە نادین ماینزا رایگەیاندووە حکومەتی وڵاتەکەی داوای لە تورکیا کردووە لە سووریا بکشێتەوە و خشتەیەکیش بداتە ئەمریکا لەبارەی ئەوەی چۆن و کەی لە سووریا دەکشێتەوە. دوای ئەوەش رووداو پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە کرد و داوای روونکردنەوەی هەڵوێستی ئەمریکای لەسەر سووریا کرد. لە وەڵامی رووداودا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تورکیا بە هاوپەیمان و هاوڕێیەکی دێرین و بە بەها دەبینێت و \"ئێمە بەردەوام بەدوای هەلی ئەوەدا دەگەڕێین تاوەکو هاوبەشیی دوولایەنەی دێرینی نێوانمان بەهێزتر بکەین\". لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەی کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە، وەزارەتی ئەمریکا پەسنی تورکیای کردووە بۆ لەخۆگرتنی پەنابەرانی سووریا کە لە شەڕی نێوخۆی وڵاتەکەدا ئاوارەبوون و دەڵێت: \"ئێمە سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ ئەو پاڵپشتییەی بۆ زیاتر لە ٣ ملیۆن پەنابەری سووری تەرخانیکردووە کە بەهۆی شەڕی نێوخۆی سووریا، وڵاتەکەیان جێهێشتووە. \" پێشتریش نادین ماینزاش، بە ئیمەیڵ بە رووداوی راگەیاند کە ئەو بە سەردانێکی تایبەت لە رۆژئاوای کوردستان بووە، نەک بە نوێنەرایەتی حکومەتی ئەمریکا. لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا حکومەتی ئەمریکا داوای کشانەوەی لە تورکیا کردووە، ماینزا ئاماژەی بەو راپۆرتانە کرد کە کۆمیسیۆنەکەی بۆ حکومەتی ئەمریکایان ناردووە. نادین ماینزا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی ئەمریکایە، ئەو کۆمیسیۆنەش کۆمەڵێک پێشنیازی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ حکومەتی ئەمریکا خستووەتەڕوو، یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە ئەمریکا داوا لە تورکیا بکات لە سووریا بکشێتەوە، پێشنیازێکی دیکەش ئەوەیە حکومەتی ئەمریکا بە فەرمی مامەڵە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژائاوی کوردستان بکات. بەڵام تاوەکو ئێستاش، حکومەتی ئەمریکا وەڵامی پێشنیازەکەی کۆمیسیۆنی ئازادی ئایینی نەداوەتەوە. کۆمیسیۆنی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی، دەزگایەکی فیدراڵیی حکومەتی ئەمریکایە، بەڵام سەربەخۆیە. کاری ئەو کۆمیسیۆنە، بڕیاردان و قسەکردن نییە بە ناوی حکومەتی ئەمریکاوە. بەڵکو کاری پێشنیازکردنی سیاسەت و بڕیارە بۆ حکومەت و کۆنگرێسی ئەمریکا.", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداودا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە گوایە ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە بۆ ئەوەی سووریا جێبێڵێت، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت کە تورکیا هاوبەش و هاوڕێیەکی دێرینی ئەمریکایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/160120226", "category": "world", "summary_length": 247, "article_length": 2482, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 1100}, {"article": "ئانالینا بایەربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: \"لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بێ پێشینەی هێزەکانی لەسەر سنووری ئۆکراینا و بەرزکردنەوەی هەندێک داواکاری بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە بۆ سەردەمی شەڕی سارد دەگەڕێنەوە، مۆسکۆ هەڕەشە لەو سیستەمە سەرەکییە دەکات کە ئاسایشی ئەوروپای لەسەر بنیاتنراوە\". رووسیا داوای لە وڵاتانی ناتۆ کردووە لەنێویاندا وڵاتانی ئەوروپا، گارانتی ئەوە بدەن کە ئۆکراینا و چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا کە هاوسنووری رووسیان بە ئەندامیێتی رێکخراوەکە وەرنەگرن، هەروەها سیستەمی پێشکەوتووی بەرگری و هاویشتنی مووشەکە دوورمەوداکان لەو وڵاتانە جێگیرنەکەن. لێدوانەکانی بایەربووک یەک رۆژ بەر لەبەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن هات، کە بڕیارە لە رۆژانی ١٨ تاوەکو ٢٠ی شوبات بە ئامادەبوونی دەیان سەرۆک و سەرکردەی جیهان بەڕێوەبچێت و چاوەڕێ دەکرێت دۆسیەی ئۆکراینا پشکی گەورەی گفتوگۆکانی بەربکەوێت. ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر، سەرۆکی کۆنفراسەکە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو رایگەیاند: \"ئەرکی سەرەکی هەوڵی دیپلۆماسی ئەوەیە رێگربین لە دروستبوونی شەڕ. ئەمە مانای ئەوەیە لە رێگەی هەڕەشەی سزا و ئابلۆقەی ئابوورییەوە هەوڵ بدەین پلانی رووسیا هەڵوەشێنینەوە. ئەگەر باجەکەشی زۆر گەورە بێت گرنگە تاوەکو بتوانرێت هێرشی سەربازی لەلایەن رووسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا شکست پێبهێنین. لە لایەکی دیکەشەوە دەبێت لە رووی سەربازییەوە رووسیا بترسێنین\". هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ رێگریکردن لە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامن. هەرچەندە رووسیا دەڵێت نیازی هێرشکردنە سەر ئۆکراینای نییە، بەڵام رۆژئاوا دەڵێت جووڵە و کۆکردنەوەی هێزی رووسی لەسەر سنووری ئۆکراینا ئاماژەی روونن کە رووسیا بە تەمای شەڕە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، دەبێت رووسیا تێکەڵ بە گفتوگۆیەکی جیددی بێت و وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت، کە بڕیارە رۆژی شەممە کۆببنەوە \"ئامادەن دەست بە گفتوگۆی جیددی لەگەڵ مۆسکۆ بکەن.", "summary": "وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: \"رووسیا هەڕەشە لە پرەنسیپە سەرەکییەکانی تایبەت بە ئاسایشی ئەوروپا دەکات\". دەشڵێت رووسیا بەو داواکارییانەی کە ئاراستەی ئەوروپایان دەکات، ئاسایشی ئەوروپا و پرەنسیپی سەرەکی ئاشتیی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/180220223", "category": "world", "summary_length": 238, "article_length": 1645, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 760}, {"article": "ڤەمان لیناڤایی، رێکخەری گردبوونەوەکە بە رووداوی راگەیاند، رۆژی ٢١ - ٠٨ - ٢٠٢١ \"ژمارەیەک کوردی دانیشتووی نەرویج کە لە کوردی هەر چوار پارچە پێکهاتبووین، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیمان لە شاری ستاڤانگەر بۆ سەرکۆنەکردنی شەهیدکردن و تیرۆرکردنی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان و کوشتنی ماڵباتێکی کورد لەلایەن تورکێکەوە لە تورکیا، کرد و لە گردبوونەوەکەدا بە بێدەنگی راوەستاین و بە دروشمی نووسراو پەیامی خۆمانمان گەیاند\". رێکخەری گردبوونەوەکە گوتیشی \"ئێمە چەند هاونیشتمانییەکی بێلایەن بووین و ئامانجمان بووە سەرکۆنەی (تیرۆرکردنی) کورد بکەین کە لەم ماوەیەدا لە باکوور، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کران و وێنەی (تیرۆرکراوەکانیشمان) بەرزکردەوە وەکو گوشارێک بۆ ئاشکراکردنی بکوژان\". لە نەوریج گربوونەوەیەک بۆ \"ئیدانەکردنی تیرۆرکردنی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات\" بەڕێوەچووhttps:// t. co / u ٢ zlvSqoOB pic. twitter. com / GmFLtr ٥ nbV - Rudaw (@ Rudawkurdish) August ٢٢,٢٠٢١", "summary": "ژمارەیەک کوردی دانیشتووی نەرویج، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژی کوشتنی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و رێکخەری گردبوونەوەکەش دەڵێت، \"کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداربووین تێیدا\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/220820218", "category": "world", "summary_length": 191, "article_length": 875, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 380}, {"article": "ئەمڕۆ سێشممە ١٧ - ٠٨ - ٢٠٢١ زەبیحوڵڵا موجاهید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، \"ئیمارەتی ئیسلامی، دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی خۆی، تۆڵە لە هیچ لایەنێکی نێوخۆی ئەفغانستان ناکاتەوە. وێرانکاری و هەڵەی زۆر ئەنجامدراون. بەڵام ئێمە نامانەوێت هیچ جەنگێک لە نێو ئەفغانستان بەرپابکەین. بە فەرمانی سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبان، لێخۆشبوونی گشتیمان بۆ هەموو کەسێک دەرکرد. نامانەوێت جەنگ بەردەوام بێت. ئەمڕۆ لێرەوە کۆتاییهاتنی دووژمنکاریی خۆمان بەرامبەر هەموو ئەو لایەنانە رادەگەیێنین کە لە ئەفغانستان رووبەڕوومان بوونەوە. \" زەبیحوڵڵا موجاهید دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت سیستەمێکی حکومڕانیی ئیسلامیی نموونەیی بۆ ئەفغانستان دابنێن و پێویستە جیهانیش رێز لە بیروباوەڕی خەڵکی وڵاتەکەیان بگرێت. لەبارەی کارکردنی راگەیاندنەکان لە ئەفغانستان گوتەبێژی تاڵیبان دەڵێت، \"دەمانەوێت دڵنیایی بە راگەیاندنەکان و وڵاتانی جیهان بدەین کە گفتوگۆ و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامدەدەین بۆ ئەوەی رێگەچارەیەکی سیاسیی بدۆزینەوە تا بتوانین سیستەمێکی ئیسلامی بۆ ئەفغانستان دابنێین بە پشتیوانی خودا. \" تەنیا دوو کاژێرێک پێش دەرکەوتنی گوتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەیدا، ژنە رۆژنامەڤانێکی بە رەچەڵەک ئەفغانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی سکرتێری گشتیی ناتۆدا، بە گریانەوە لە ستۆڵتنبێرگ پاڕایەوە و داوای لێکرد ژنانی ئەفغانستان بپارێزن. یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند، \"ئێمە بەردەوامدەبین لە پاڵپشتیکردن و چاودێریکردنی ژنان و لێپرسینەوەی دەسەڵاتداران بۆ ئەوەی پابەندبن بە پاراستنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤەوە، لە نێویشیاندا مافی ژنان. \" بەڵام گوتەبێژی تاڵیبان نیگەرانییەکان دەڕەوێنێتەوە و دەڵێت، مافی ژنان بە گوێرەی شەريعەتی ئیسلام دەپارێزن و دەڵێت، \"ئێمە بڕوامان وایە کە ژن پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵگەیە و لە بنەماکانی ئاییندا بە هاوشانی پیاوان دادەنرێن و مافیان پارێزراوە. لە ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستاندا، ژنان رۆڵێکی کارایان دەبێت. بۆیە هەموو جیهان و ئەوانەشی کە لە داهاتووی ژنانی ئەفغانستان نیگەرانن، دڵنیاییان پێدەدەین کە هەموو مافێکیان بە گوێرەی ئایین پێ دەدرێت. \" زەبیحوڵڵا موجاهید بەڵێنیشی بە وڵاتاندا کە هەموو نێردە دیپلۆماسییەکانیان دەپارێزن و داواشی لە خەڵکی ئەفغانستان کرد نەترسن و وڵات بە جێنەهێڵن. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو چەک دەگەڕێننەوە دەستی دەوڵەت و دڵنیایی دایە میدیاکاران لەوەی کە دەتوانن لە کارەکانیان بەردەوام بن، بەڵام میدیاکارانی ناوخۆ پێویستە بەپێی بنەماکانی ئیسلام کارەکانیان رێکبخەنەوە.", "summary": "زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان لە یەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی خۆیدا دوای کۆنتڕۆڵکردنی زۆرینەی ئەفغانستان لەلایەن بزووتنەوەکەوە، دڵنەوایی بە لایەنەکانی نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەیدا و دووپاتیکردەوە هیچ تووندوتیژی و تۆڵەسەندنەوەیەک بەرامبەر هیچ کەسێک بەکارناهێنرێت و رێگەنادەن هێرش بکرێتە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و ناهێڵن لە ئەفغانستانەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتەکانی دیکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1708202110", "category": "world", "summary_length": 372, "article_length": 2218, "summary_token_count": 168, "article_token_count": 994}, {"article": "مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاشمی بە رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و دەنگی هیوای خەڵکی عێراق ناوبرد و داوای لە حکومەتی عێراقیش کرد بکوژەکانی خێرا بدۆزێتەوە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکات. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی \"هیشام ئەلهاشمی بە دڕندانەترین شێوە لەبەر دەرگای ماڵەکەی لە بەغدا کوژرا. دکتۆر هاشمی خۆی بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری تەرخانکردبوو، گوزارشتی لە هیوای خەڵکی عێراقی دەکرد\". هیشام هاشمی، ٩ی ئایاری ١٩٧٣ لە بەغدا لەدایکبووە، شرۆڤەکارێکی سیاسی و سەربازیی عێراقی بووە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٦ی تەممووز، لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و تیرۆرکرا. بەشێک لە هاوڕێ و کەسوکارەکەی پەنجەی تۆمەت بۆ کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی درێژدەکەن و دەڵێن، پێشتر هەڕەشەی کوشتنیان لێکردبوو.", "summary": "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، کوشتنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و سەربازیی عێراقی بە تووندی ئیدانە کرد و رایگەیاند، پێش کوشتنی گرووپەکانی سەر بە ئێران هەڕەشەیان لێکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0807202010", "category": "world", "summary_length": 223, "article_length": 727, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 325}, {"article": "ئەدهەم عادل، دانیشتووی بەغدا دەڵێت، \"هەستی نیشتمانییان لەدەستداوە و پەیوەندییان بە نیشتمانەوە نەماوە، هەروەها هیوایان لەدەستداوە بەهۆی ئەوەی وەکو دەڵێن کەڵەکەبووی ئەو جەنگانەی روویاندا، بۆیە بێهیوابوون پاڵنەری سەرەکیی کۆچکردنی گەنجانە، بەڵام من دڵنیام، بۆ ئاگاداریت من گەشتم کردووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە لەندەن و سوێد ژیاوم، چەند دۆخێکم بینی، بە خودا هەموو ئەو گەنجانەی کە دەمبینین، چ لە ئەوروپا بێت یان لە وڵاتە عەرەبییەکان، کەمێک هیوایان دەوێت بۆئەوەی بگەڕێنەوە\". رێگەیەکی دیکەی کۆچکردنی هاووڵاتیی عێراق بۆ ئەوروپا لەڕێگەی تورکیاوەیە بەرەو یۆنان و ئیتاڵیایە، کە مەترسیدارە، بۆیە هۆکار و پاڵنەرەکانی کۆچکردنی هاووڵاتیی عێراق مشتومڕیان دروست کردووە. عەلا هادی، دانیشتووی بەغدا باس لەوە دەکات، \"گەنج ئەو وڵاتە دەوڵەمەندەی نەبینیوە، ئەو قەرەباڵخی و دەستوەردان لە ژیانی دەبینێت، ئەو نایەکسانی لە دابینکردنی هەلەکان دەبینێت، زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان و منداڵەکانیان و براکانیان لە باشترین شوێندا کار دەکەن، کەچی گەنجان کاریان دەستناکەوێت بە ٤٠٠ یان ٥٠٠ دۆلار لە مانگێکدا، بۆیە بیر لە کۆچکردن دەکاتەوە بەهۆی دۆخی ئابووری و دۆخی ئەمنی\". عەلا حەمید، پسپۆڕی مرۆڤناسی ئاماژەی بەوە کرد، \"زۆربەی چاودێرەکان گەواهیدەری ئەوەن؛ کە ئەو کۆچکردنە زۆرە لە ساڵی ٢٠١٥ وە دەستیپێکرد، دەکرێت بڕوانینە کۆچکردن وەکو پێوەرێکی هەڵسەنگاندنی ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت، مەبەستم قەیرانەکان و کێشەکان و ئاستەنگەکانە، هەروەها ئەو چینەی کە کۆچ دەکات؛ چینی گەنجانە.. ئەو چینە بەردەوام بەراورد دەکات لەنێوان ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت و ئەوەی کە لە دەرەوەی عێراق دەگوزەرێت، بۆیە بڕیاری کۆچکردن دەدات وەکو پەرچەکردارێک بەرامبەر ئەوەی کە لە عێراق دەگوزەرێت\". کۆمەڵەی پەنابەرانی سەرتاسەریی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٢٨ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە، لە کاتێکدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، هیچ ئامارێکمان نییە سەبارەت بە ژمارەی ئەو عێراقییانەی کە بۆ دەرەوە کۆچ دەکەن.", "summary": "کۆچکردنی هاووڵاتییان لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دیاردەیەکە نزیکەی ٣٠ ساڵە بەردەوامە. نوێترین چیرۆکی ئەو دیاردە، کە دەگوترێت هۆکارەکانی زۆرن، کۆچکردنی زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتیی عێراق و هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان بوو لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە رێگەی بێلاڕووسەوە، کە زۆرینەیان نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0401202210", "category": "world", "summary_length": 330, "article_length": 1777, "summary_token_count": 151, "article_token_count": 829}, {"article": "گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا تەوەرێکی سەرەکیی ٥٨ ـەمین کۆنفرانسی میونشنە. کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ بە بەشداریی ٣٥ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان، ١٠٠ وەزیری بەرگری و دەرەوە و سەتان بەرپرس و شارەزای ئەمنیی جیهان دەستیپێکرد. دوای نێوەندگیریی بەشێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان و کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، لە چەند رۆژی رابردوودا رووسیا رایگەیاند، بەشێک لە هێزەکانی لە سنووری ئۆکراینا کشاندووەتەوە. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی میونشن تیشکی خستەسەر گرژییەکانی ئەم دواییەی رووسیا و ئۆکراینا و رایگەیاند، تەواوی ئەو شتانەی کە لە سنوورەکان بەدیان کردوون، جۆرێکە لە سیناریۆ کە رووسیا جێبەجێی دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت سوودی لێوەربگرێت. هەروەها دەشڵێت، ئەمریکا دەیەوێت هەوڵێکی گەورەی نێودەوڵەتی رێکبخات بۆ ئەوەی بە رووسیا بڵێن ناتوانێت کە لەشکرکێشی بکات و هێرشبکاتە سەر ئۆکراینا. ئانالینا بیەربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەشداری پانێڵەکە بوو و لەبارەی رۆڵی وڵاتەکەی لە گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا رایگەیاند، ئەڵمانیا مێژوویەکی دوورودرێژی لەگەڵ ئۆکراینا هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوەندیشیان لەگەڵ رووسیا هەیە، ئەوان هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن. بۆریی گازی نۆرد ستریم ٢ یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی نێوان رووسیا و وڵاتانی ئەوروپا کە لە رێگەیەوە گازی سرووشتی بۆ بەشێک لە ئەوروپا دابین دەکات. گازەکەش لە رێگەی ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەگوازێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانی دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان سەرکەوتن بە دەستبێنن و رێگری بکرێت لە شەڕ. ئاماژەی بەوەش دا، بەرپرسیارێتیی ئەوان ئەوەیە کە یارمەتیی وڵاتان بدەن لە پاراستنی سەروەرییان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی روونەدات. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت رێز لە سەروەریی ئۆکراینا بگیرێت و، کار بۆ پاراستنی ئۆکراینا دەکەن، هەروەها گوتیشی، دەبێت پووتین بزانێت کە لەشکرکێشییەکەی سەر ناگرێت. تاوەکو ئێستا وڵاتە رۆژئاواییەکان لەبارەی کێشەکانی رووسیا و ئۆکراینا هاوهەڵوێستن و بەگشتی دژی ئەوەن کە رووسیا هێزەکانی بردووەتە سەر سنووری ئۆکراینا. بلینکن لەبارەی رۆڵی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت سوود لە هاوبەشی و هاوپەیمانییان وەربگیرێت بۆ ئەوەی هەمووان پێکەوە بتوانن کاربکەن. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش گوتی، سەرەڕای ئەو هاوبەشییەی لەگەڵ ئەمریکا هەیانە، بەڵام دەکرێت هەڵوێست و بۆچوونیان لەسەر هەندێک بابەت جیاواز بێت.", "summary": "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کێشەکانی رووسیا و ئۆکراینا رایگەیاند، ئەوەی کە رووسیا دەڵێت بەشێک لە هێزەکانی لە سنووری ئۆکراینا کشاندووەتەوە \"راست نییە\"، بەڵکو رووسیا هێزی زیاتری رەوانەی ئەو ناوچانە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1802202211", "category": "world", "summary_length": 206, "article_length": 2274, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 1041}, {"article": "لە دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پۆڵەندا تایبەت بە تاوتوێکردنی قەیرانی کۆچبەرانی سەر سنووری وڵات، ماتەوش مۆرایڤێتسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، \"ئاسایشی پۆڵەندا و سنوورەکانی لە رۆژهەڵات بەشێوەیەکی دڕندانە پێشێلکراوە؛ و دروستکەری ئەو قەیرانەش سەرۆکی رووسیایە\". سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا راشیگەیاند، سیاسەتی نوێی پووتین بۆ گەڕاندنەوەی ئیمپراتۆرییەتی رووسیا لە بەرەوپێشچوونە و بە روونی دەیبینین و چاودێریشی دەکەین. \"ئەم بارودۆخەی کە لەسەر سنوورەکانمان دروستکراوە لەلایەن سەرۆکی بێلاڕووسەوە جێبەجێدەکرێت، بەڵام بنەما سەرەکییەکەی لە مۆسکۆیە و ئەو بنەمایەش سەرۆک پووتینە. ئەوەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە پووتین سوورە لەسەر دروستکردنەوەی ئیمپراتۆرییەتی رووسیا\". ماوەی سێ رۆژە کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا دەمێننەوە، پلەی گەرمیی ناوچەکە لە شەواندا دەچێتە ژێر سفر. حکومەتی پۆڵەنداش بەردەوام بە بڵندگۆ هۆشداری بە کۆچبەران دەدات، \"ئاگاداربن، هاتنە ناو پۆڵەندا، تەنیا لە رێگەی سنوورە یاساییەکانەوەیە\". نزیکەی سێ مانگە کۆچبەران ئەو ناکۆکییانەی بێلاڕووس و یەکێتیی ئەوروپا دەقۆزنەوە و لە بێلاڕووسەوە هەوڵی پەڕینەوە بۆ لیتوانیا، پۆڵەندا و لاتڤیا دەدەن، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا ئەو وڵاتانە بە بڵاوەپێکردنی ژمارەیەکی یەکجار زۆر سەرباز و تووندکردنەوەی سنوورەکانیان رێگرییان لە کۆچبەران کردووە. حکومەتی پۆڵەندا نزیکەی ٢٠ هەزار سەرباز و پۆلیسی لە سنوورەکانی بڵاوە پێکردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، بەشێک لە کۆچبەران بە خۆحەشاردان لە دارستانەکان توانیویانە خۆیان بگەیێننە وارسۆ، پایتەختی پۆڵەندا.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا راستەوخۆ سەرۆکی رووسیا بە \"دروستکەری\" قەیرانی کۆچبەرانی سەر سنووری وڵاتەکەی ناودەبات و دەڵێت \"سەرۆک پووتین\" خەریکە ئیمپراتۆرییەتی رووسیا دروستدەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/101120219", "category": "world", "summary_length": 173, "article_length": 1393, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 631}, {"article": "سارا مکبرایدی تەمەن ٣٠ ساڵی دیموکرات بووە یەکەمین سیناتۆری خەڵکی دیلاوەرە کە رەگەزی خۆی گۆڕیوە، ئەوەش دوای ئەوەی توانیی ٨٦ % ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. سارا لە تویتێکدا گوتی، \"سەرکەوتنمان بەدەستهێنا. توانیمان هەڵبژاردنەکە ببەینەوە. زۆر سوپاس. ئومێدەوارم ئەمشەو منداڵێکی هاوڕەگەزخواز بزانێت کە دیموکراسیی وڵاتەکەمان هێندە گەورەیە کە جێگەی رۆڵی ئەویشی تێدا دەبێتەوە. \" لە ویلایەتی ڤێرمۆنتیش، تەیلەر سمۆڵی دیموکراتی تەمەن ٢٦ ساڵ بووە یەکەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ویلایەتەکەی، ئەوەش دوای ئەوەی توانیی ٤٣ % ی دەنگەکان بباتەوە. تەیلەر سمۆڵ لە تویتێکدا نووسیی، \"بوومە پێنجەمین ئەندامی کۆنگرێس لە وڵاتەکەماندا. \" سەرکەوتنی ئەو دوو کەسە لە هەڵبژاردندا بۆ بوون بە ئەندامی کۆنگرێس لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەو کەسانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە هەوڵیان داوە پۆست وەربگرن و لەلایەن بەرپرسانی پارتی دیموکراتیشەوە زیاتر بۆ پۆست بەربژێرکراون. لە ساڵی ٢٠١٧ دا دانیکا رۆم بووە یەکەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڤێرجینیا. لە ساڵی ٢٠١٨ شدا کریستین هۆڵکویست لەلایەن پارتی دیموکراتەوە بۆ حاکمی ویلایەتی ڤێرمۆنت بەربژێرکرا.", "summary": "دوو بەربژێری پارتی دیموکرات لە ویلایەتەکانی دیلاوەر و ڤێرمۆنت بوونە یەکەمین ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ویلایەتەکانیان کە رەگەزی خۆیان گۆڕیووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/061120209", "category": "world", "summary_length": 143, "article_length": 1044, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 491}, {"article": "یەکێک لەو کۆچبەرانە لە لاتڤیا بەناوی رێبوار محەممەد لە رێگەی رادیۆی رووداوەوە هاواری خۆی دەگەیێنێتە رێکخراوە مرۆییەکان و دەڵێت، \"لە بێلارووس تێپەڕیوم، گەیشتوومەتە لاتڤیا؛ ماوەی نزیکەی چوار مانگە لە لاتڤیا گیرمخواردووە؛ ئەوە بە حیساب ئەوروپایە، بەڵام ئەسڵەن ئەوە ئەوروپا نییە؛ باوەڕناکەم، باوەڕناکەم ئەوروپا بێت. یانی هیچ دابونەریتێکی ئەوروپیی پێوە دیارنییە. ئێستا ئێمە لە کامپێکین، وەڵڵاهی وەکو زیندانە، کامپێکە نە نانخواردنی نانخواردنە، هیچ شتێکی وایان نییە. سێ ژەمە بڵێم چیت دەدەنێ؟ هەر پەتاتەیە. شتێکی وات پێنادەن سوودی لێ ببینی\". دەیان کۆچبەری دیکەی خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە دارستانە چڕ و پڕەکانی سەر سنووری پۆڵەندا و بیلاڕووس گیریانخواردووە، کە پاسەوانی سنووریان بۆ دانراون و ناهێڵن تێپەڕبن و بچنە وڵاتی دیکە. عەلی عەبدولوەریس، کۆچبەری لوبنانی دەڵێت، \"هەرکاتێک دەگەڕێینەوە بۆ سنووری بێلاڕووس، داوایان لێدەکەین بمانگەڕێننەوە مینسک بۆئەوەی بگەڕێینەوە لوبنان؛ ئەوان دەڵێن نا، دوو بژاردەتان هەیە، یان لێرە دەمرن یان لە پۆڵەندا\". تەنیا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا پاسەوانی سنووری لاتڤیا زیاتر لە ١٠٠٠ کۆچبەری لە سنوورەکانی خۆی دوورخستوونەتەوە، وڵاتانی ناوچەکە هەموویان هەوڵدەدەن کۆچبەران لە سنوورەکانیان دووربخەنەوە. رێکخراوی UNHCR رۆژی هەینی بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە، داوایکرد ژیانی کۆچبەران لە سنووری لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا بپارێزرێت. رێکخراوەکە دەڵێت، بە هاتنی زستان دۆخی ئەو کۆچبەرانە سەختتر دەبێت، هاوکات ئازاردانی کۆچبەرانیش بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی ناودەبات.", "summary": "لە کامپی داوگاپڤیلس لە باشووری لاتڤیا ژمارەیەک هاونیشتمانی کە ویستوویانە لە بێلاڕووسەوە بە رێگەی لاتڤیادا بڕۆنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا، گیریانخواردووە؛ کە لەلایەن بەرپرسانی لاتڤیاوە دەستگیرکراون، براونەتە کامپێکەوە و وەکو خۆیان دەڵێن، ژیانێکی سەختیان هەیە و ناهێڵن تەنانەت بگەڕێنەوە بێلاڕووسیش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/241020218", "category": "world", "summary_length": 296, "article_length": 1412, "summary_token_count": 138, "article_token_count": 642}, {"article": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە تاوەکو ئێستا سزایان بەسەر ٤٠٠ کەسایەتیی باڵای رووسیادا سەپاندووە و لە داهاتووشدا سزای زیاتر رادەگەیێنن. جۆ بایدن گوتیشی، ئێستا ناتۆ \"لە هەموو کاتێک یەکگرتووترە\"، هۆشداریشی دا کە ئەگەر ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بڕیاربدات چەکی کیمیایی لە ئۆکراینا بەکاربهێنێت، ئەوا ناتۆ \"وەڵامی دەداتەوە. \" ئەوە لە کاتێکدایە کە مۆسکۆ رەتیدەکاتەوە نیازی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەبێت و ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ژمارەیەک بەڵگەنامەی بڵاوکردەوە کە گوایە ئەمریکا لە نێو ئۆکراینادا تاقیگەی دروستکردنی چەکی بایۆلۆجی داناوە. لەپاڵ لووتکەی ناتۆ، بایدن هەروەها بەشداری لە لووتکەی گرووپی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهانی کرد. سەرۆکی ئەمریکا گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە چۆنیەتیی پڕکردنەوەی ئەو کەلێنانە کردووە کە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لە زنجیرەی دابینکردنی خۆراکی جیهاندا دروستبوون. بەشێکی قسەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا \"پووتین وای دانابوو ناتۆ لەتبووە. لە ماوەی گفتوگۆکانم لەگەڵ ئەودا لە کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم، بۆم روونبووەوە کە ئەو بیری لەوە نەدەکردەوە ئێمە بەم شێوەیە یەکگرتوو دەبین. ناتۆ هەرگیز هێندەی ئەمڕۆ یەکگرتوو نەبووە. پووتین رێک پێچەوانەی ئەو ئەنجامەی دەستکەوت کە پێشبینیی دەکرد لە چوونە نێو ئۆکراینا دەستیدەکەوێت. ئێمە هەمان ئەو یەکگرتنەمان لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتە پێشەنگە دیموکراسییەکانی کۆمەڵەی حەوتدا دروستکردووە. \"", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا لە بارەگای سەرەکیی هاوپەیمانیی ناتۆ لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە ١٠٠ هەزار پەنابەری ئۆکراینی وەربگرن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2403202214", "category": "world", "summary_length": 173, "article_length": 1297, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 598}, {"article": "بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە هەژماری خۆی لە توویتەر بە خەڵکی وڵاتەکەی راگەیاندووە \"ئەگەر نیازت وایە لەگەڵ کەسانی دیکە کۆببیتەوە، چەترێک لەگەڵ خۆت هەڵبگرە و لە دەرەوە بمێنەرەوە\". سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەشڵێ، ئەگەر چاوتان بە خەڵکی دیکە دەکەوێت، لە دەرەوە بمێننەوە و هەمیشە با ماوەی نێوانتان دوو مەتر بێت. ئەم لێدوانەی جۆنسن پێچەوانەی رێنمایی ناوەندە تەندروستییەکانی جیهانە، لەنێویاندا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کە رایانگەیاندووە، بۆ کارێکی پێویست نەبێت خەڵک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. بەریتانیا لەسەر ئاستی جیهان پێنجەمین و لەسەر ئاستی ئەوروپاش دووەمین وڵاتە کە زۆرترین رێژەی تووشبووانی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی جیهان و لەدوای ئەمریکاش زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدان هەر لەو وڵاتەیە، بەشێوەیەک کە زیاتر لە ٢٨٤ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی ٤٠ هەزار و ٥٠٠ تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارەکان، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان حەوت ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە؛ یەکێک لەو تووشبووانەش لە ماوەی رابردوودا خودی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوو.", "summary": "لە گوتەیەکی سەیر و پێچەوانەی ئەو رێنماییانەی کە ناوەندە تەندروستییەکانی جیهان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویانکردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت \"کۆرۆنا ئاسانتر لە ماڵەکان بڵاودەبێتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/070620205", "category": "world", "summary_length": 198, "article_length": 994, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 437}, {"article": "ترەمپ ترسی لێ نیشتووە خۆپیشاندەران بەسەر پەرژینی کۆشکی سپیدا بازبدەن و مەترسی لەسەر ئەو دروستکەن. ترەمپ لە هەژماری خۆی لە توویتەر باس لەوە دەکات، پۆلیسی هەواڵگرییان بەدەوری کۆشکی سپیدا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەگەر خۆپیشاندەر بێنە پێشەوە \"دڕندەترین جۆری سەگ\"ـیان تێبەردەدەین. پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا گوتبووی ئەگەر خەڵک دەست بە دزی و تاڵان بکەن، پۆلیس بۆی هەیە تەقەیان لێبکەن و دەشکوژرێن. بەڵام رۆژێک دواتر پەشیمانبووەوە و گوتی، \"مەبەستم ئەوەنەبوو تەقە لە خۆپیشاندەران بکرێت\". ترەمپ ناخۆشترین کاتەکانی سەرۆکایەتیی تێدەپەڕێنێت و رووبەڕووی سێ قەیران بووەتەوە: قەیرانی کۆرۆنا، ئابووری کە بەهۆی کۆرۆناوە درووستبووە، لەگەڵ ئەو گرژییانەی کە لەسەر کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێستەوە سەرتاسەری ئەمریکای گرتووەتەوە. لە ٢٥ ـی ئایاردا ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی دێرێک پیاوێکی رەشپێست لە ئۆتۆمبێلەکەی دەهێنێتە خوارەوە، دەیخاتە سەر زەوی و ئەژنۆی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند فلۆید هاواردەکات \"ناتوانم هەناسە بدەم\"، بەڵام ئەفسەرەکە کۆڵنادات تا لە هۆشخۆی دەچێت و دواتر لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات. کوشتنی فلۆید، پیاوە تەمەن ٤٦ ساڵەکە گرژی و ئاڵۆزیی زۆری لە ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێنا، لە زۆربەی ویلایەتەکان خۆپیشاندان لە دژی ئەو کوشتنە رێکخرا، خەڵک بە هەموو رەگەز و رەنگ و بیروباوەڕێکەوە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان کرد.", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆپیشاندان لەبەردەم کۆشکی سپی دووبارە بکرێتەوە، \"سەگی هار\" لە خۆپیشاندەران بەردەدەین و چەکی تۆقێنەریشیان لە دژ بەکاردەهێنین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/310520205", "category": "world", "summary_length": 150, "article_length": 1218, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 551}, {"article": "وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند، بەهۆی ئه‌و شه‌ڕانگێزییه‌ی سوپای ئه‌رمینیا کە رۆژی سێشەممە ١١ - ٠١ - ٢٠٢٢ له كه‌له‌بجه‌ر پێی هه‌ستاوه، دۆخی سه‌ر سنوور گرژیی تێكه‌وتووه، \"سوپای وڵاتەکەمان به مه‌به‌ستی رێگریكردن له هێرشه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، رێكاری گرتووه‌ته‌به‌ر\". وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌یان تۆپ یان هاوه‌ن به‌كارناهێنن و دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سه‌ربازه‌كانیاندایه؛ راشیگەیاندووە، \"به تووندی سه‌ركۆنه‌ی به‌رده‌وامیی هێرشە سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ین\". وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، به‌رپرسیارێتیی ته‌واوه‌تیی گرژییه‌كه دەخاتە ئه‌ستۆی سه‌رباز و سیاسییه‌كانی ئه‌رمینیا. ئەوەش لە کاتێکدایە میدیاکانی ئازەربایجان دوێنێ سێشەممە بڵاویانکردەوە، سەربازێکیان بەهۆی پەلاماری سوپای ئەرمینیاوە کوژراوە. شەوی رابردوو وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، \" ١١ ـی کانوونی دووەم کاژێر ٠٥: ٣٠ ـی ئێوارە هێزەکانی ئازەربایجان لە دیوی رۆژهەڵاتەوە سنوورەکانی ئەرمینیایان لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپەوە بۆردوومان کرد. ئەرمینیا رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر و کاژێر ٠٦: ٣٠ بەرپەرچی ئەوانی دایەوە\". سێ سەربازی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا بەهۆی پەلامارەکانی ئازەربایجان بریندار بوون.", "summary": "دوای ئەوەی گرژی لە سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دروستبوو، وەزارەتی بەرگریی هەردوولا یەکدی تۆمەتبار دەکەن. ئازەربایجان کوژرانی سەربازێکی سوپاکەی راگەیاند و ئەرمینیاش ئاماژە بە برینداربوونی سێ سەربازی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/120120228", "category": "world", "summary_length": 212, "article_length": 1182, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 545}, {"article": "یوولیا بلینسکا، پارێزەرە و دەڵێت، \"من نازانم چ کاتێک ئێمە دەتوانین دەست بە نۆژەنکردنەوەی بکەین، ئەمە گەورەترین کێشەی هەموو خاوەن ماڵەکانی کیێڤە، چونکە هەمووی وێران بووە و ئەمان نازانن چەیبکەن. \" شوێنەواری دوایین هێرشەکانی رووسیا بۆ نێوشاری کیێڤ تاوەکو ئێستاش نوێیە، ٢٨ ـی نیسان لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لە ناوچەیەکی کیێڤ زیاتر لە چوار باڵەخانەی گەورە وێران بوون. ١٠ کەس برینداربوون و رۆژنامەڤانێک گیانیلەدەستدا. لە سەرەتای هێرشی رووسیاوە، نزیکەی ١٨٠ باڵەخانە و زیاتر لە ٤٤ قوتابخانە لە شاری کیێڤ وێران کراون. سەرەڕای هەموو وێرانییەکان و بەردەوامی شەڕ، ژیانی ئاسایی رۆژانەی خەڵک بە شەقامەکانی کیێڤەوە دیارە، وەک خۆیان دەڵێن، لەگەڵ دۆخەکەدا راهاتوون. ئیڤانا هالادا، دانیشتوویەکی کیێڤە و دەڵێت، \"من خەڵکی ئۆکراینام، هاوژینەکەم خەڵکی رووسیایە و دوو منداڵمان هەیە. کوڕەکەم لە بۆرۆدیانکا دەژی، بەڵام رووسیا هەموو شتی لێگرتووە، من لە جەنگی جیهانی دووەم رزگارم بوو، ئەڵمانییەکان شیرینییان پێم دەدا، بەڵام ئێستا پووتین دەوێت ئۆکراینا وێران بکات. \" ئامادەکارییە سەربازییەکان بە هەموو کۆڵان و شەقامەکانی کیێڤەوە دیارە.", "summary": "دوو دەستگیران بە دیار ئەو خانووەوە راوەستاون کە بڕیاربوو دوو مانگی دیکە ببێت بە ماڵی هاوبەشیان، بەڵام بە چەند چرکەیەک وێران بوو. وێرانییەک کە پلانی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی ئەمانی گۆڕی بۆ خەونێکی دوور و درێژ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/3004202212", "category": "world", "summary_length": 207, "article_length": 1025, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 475}, {"article": "ئەم وێرانکارییە، شوێنەواری پاشماوەی مووشەکێکی رووسییە کە دوای تەقاندنەوەی لە لایەن سیستمی بەرگریی ئۆکرایناوە، بەر باڵەخانانەیەکی ناوچەی پۆدیلسکیی شاری کیێڤ کەوتووە. رووداوەکە بەیانیی رۆژی هەینی ١٨ - ٣ - ٢٠٢٢ روویداوە. ماریانا لیۆنیدڤنا، دانیشتووی کیێڤ دەڵێت \"ئێمە وشیار بووین. هاوژینەکەم لەسەر کورسی دانیشتبوو و پارچە شووشەیەک بەر شانی کەوت و برینداربوو. ئێستا چارەسەر وەردەگرێت. \" قوتابخانەیەک، هاوشێوەی باڵەخانەکانی دەوروبەری پەنجەرەکانی وردوخاش بوون. ئانای چواردە ساڵان، بۆ قوتابخانەکەی دەگریەت. ئانا مارییا رۆمانچوک، دانیشتووی کیێڤ دەڵێت \"ئەمە ترسناکە. هیودارم هەموو شتێک باش بێت، لانیکەم لە چەند مانگی داهاتوودا. \" بە گوێرەی نەتەوە یەگکرتووەکان، لە سەرەتای هێرشی رووسیاوە، لانیکەم ١٠٣ منداڵ کوژراون کە چواریان لە کیێڤ بوون. هەروەها لانیکەم ١٠ قوتابخانە لە کیێڤ زیانیان بەرکەوتووە. سەرۆکی شارەوانیی شارەکە داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات گوشاری زیاتر بخەنە سەر رووسیا. ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ رایگەیاند \"ئەمە باخچەی منداڵانە. ئەمە یەکەی نیشتەجێبوونە لە شاری کیێڤی پایتەخت. ئەمە ئەو شتەیە کە سوپا و مووشەکەکانی رووسیا بەسەر ژیانی ئێمەدا دەیهێنن. هەموو ئەو کەسانەی بازرگانی لەگەڵ رووسیادا دەکەن، دەستیان بە خوێن سوورە. \" لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر کیێڤ و دەوروبەری، بە گوێرەی بەرپرسانی شارەکە، نیوەی زیاتری دانیشتووانی، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە. نەخشەی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا هێزەکانی رووسیا چوار شاری سەرەکی ئۆکراینایان گەمارۆ داوە، بەڵام پێشکەوتنێکی ئەوتۆیان بەدەستنەهێناوە. بەرپرسانی رۆژئاوا دەڵێن، هێزەکانی رووسیا کێشەی پاڵپشتیی لۆجستیان هەیە و ناتوانن ئاسمانی ئۆکرایناش کۆنتڕۆڵبکەن. وەک بەرپرسانی رۆژئاوا دەڵێن، زۆرجار هێزەکانی ئۆکراینا دژەهێرش ئەنجام دەدەن و زیانی گەورە لە هێزەکانی رووسیا دەدەن. دۆخی ئۆکراینا ئێستا بەم جۆرەیە شاری خارکیڤ گەمارۆدراوە، بەڵام سوپای رووسیا تاوەکو ئێستاش نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکات؛ لە بری ئەوە، دەستیکردووە بە بۆردوومانکردن و تۆپبارانکردنی ناوەندی شارەکە. شاری سوومیش گەمارۆدراوە. سەرەڕای بۆردوومان و تۆپبارانی چڕ، کیێڤ لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆکراینادا ماوەتەوە و هێزەکانی رووسیاش رۆژانە هەوڵ دەدەن زیاتر لە پایتەخت نزیک ببنەوە. وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رۆژی هەینی ١٨ - ٣ - ٢٠٢٢ بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٧ رۆژی رابردوودا هێزەکانی رووسیا لە نزیک کیێڤ کەمترین پێشڕەوییان کردووە. هەر لە باکووری ئۆکراینا، هێشتا شارۆچکەی چێرنیگیڤ لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆکراینادایە، سەرەڕای ئەوەی چەندین رۆژە گەمارۆ دراوە. شاری ماریۆپۆل گرنگییەکی زۆری بۆ رووسیا هەیە، بەهۆی ئەوەی نیمچە دوورگەی کریمیا بە کۆمارە دانپێدانەنراوەکانی دۆنێتسک و لوهانسکەوە دەبەستێتەوە؛ ئەم شارە تاوەکو ئێستاش گەمارۆ دراوە و بە چڕی بۆردوومان و تۆپباران دەکرێت. سەتان هەزار کەس لە نێو شارەکە ماونەتەوە، بەڵام بڕێکی زۆر کەم ئاو و خواردن و پێداویستییەکانی گەرمکردنەوەیان هەیە. تەنیا شارێک تاوەکو ئێستا هێزەکانی رووسیا کۆنتڕۆڵیان کردووە بریتیە لە خێرسن کە دەکەوێتە باکووری کریمیا. رۆژئاوای ئۆکراینا دوورە لەوەی ببێتە بەرەی راستەوخۆی شەڕ، بەڵام چەند رۆژێکە بۆردوومان و تۆپبارانکردنی لە لایەن رووسیاوە زیاد بووە. یەکێک لە گرنگترین شارەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە لڤیڤ کە ئێستا بووەتە شوێنێکی سەرەکی بۆ مانەوەی ئاوارەکان.", "summary": "پۆلیس تەرمی کەسێکی لە ژێر داروپەردوودا دەرهێناوە، تیمە پزیشکییەکانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی برینی ١٩ کەسی دیکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/19032022", "category": "world", "summary_length": 110, "article_length": 2965, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 1389}, {"article": "وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمپانیاکەی لەسەر ئەوە سزاداوە کاڵای بە هاووڵاتیانی ئێران و سووریا، هەروەها کریمیا لە ئۆکراینا فرۆشتووە. قەبارەی سزاکە بەو جۆرە گەورە نییە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش دەڵێت پێشێلکارییەکانی ئەمازۆن بەو جۆرە خراپ نەبوون و کۆمپانیاکە خۆی دانی بەو پێشیلکارییانە داناوە. کۆمپانیای ئەمازۆن ئامادەیی نیشانداوە لەگەڵ ئۆفیسی کۆنتڕۆڵکردنی پشکە دەرەکییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکدا دابنیشێت و بە وردی قسە لەسەر ئەو کاڵایانە بکات کە بە چەند کەسایەتییەکی فرۆشتوون و خەڵکی کوبا، ئێران، کۆریای باکوور، سوودان و سووریان. تەواوی پێشێلکارییەکانیشی لەنێوان ٢٠١١ تاوەکو ٢٠١٨ کردوون. ئەمازۆن کە لە تەممووزی ١٩٩٤ دامەزراوە، گەورەترین کۆمپانیای تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی ئۆنلاینە لەسەر ئاستی جیهاندا. خاوەن و دامەزرێنەرەکەی، جێف بێزۆسە کە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دەناسرێت و سەرمایەکەی زیاتر لە ١٧٠ ملیار دۆلارە.", "summary": "کۆمپانیای ئەمازۆن بە ١٣٤ هەزارو ٥٢٣ دۆلار لەسەر پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند وڵاتێک سزادرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/09072020", "category": "world", "summary_length": 101, "article_length": 824, "summary_token_count": 47, "article_token_count": 382}, {"article": "گۆڕانی کەشوهەوا، گەرمداهاتنی زەوی و پیسبوونی ژینگەی زەوی بەهۆی سووتاندنی کاربۆن، ئاگرکەوتنەوە و هۆکارە ژینگەییەکانی دیکە، دەبنە هۆی دروستبوونی کێشەی مەترسیداری تەندروستی بەتایبەت بۆ بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە. توێژینەوەیەکی ژینگەیی کە لە گۆڤاری \"نەچراڵ کلایمەت چەینج\" بڵاوکراوەتەوە، داتای نێوان ساڵانی ١٩٩١ تاوەکو ٢٠١٨ی بەکارهێناوە کە لە ٧٣٢ شوێنی جیاوازی ٤٣ وڵاتەوە کاریان لەسەر کراوە. بەپێی ئەو داتایانە ٣٧ % ی ئەو حاڵەتانەی مردن کە لەو ناوچانە بەهۆی گەرمی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەرمداهاتنی زەوییەوە گیانیان لەدەستداوە، لە بنەڕەتدا هۆکارەکەی چالاکییە جیاوازەکانی مرۆڤ بووە دەشڵێت، \"تەنانەت لە هەندێک وڵاتی رۆژئاوای ئاسیا رێژەکە بۆ ٥٠ % بەرزدەبێتەوە، بۆ نموونە لە ئێران و کوێت\". بەپێی توێژینەوەکە لەنێوان ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٣، لە ئێران ٤٠ هەزار و ٨٢٤ کەس بەو هۆکارە گیانیان لەدەستداوە. لە ساڵی ٢٠٠٠ تاوەکو ٢٠١٦ لە کوێت ٢٢ هەزار و ٣٤٧ کەس بە هەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە. بەگشتیی لە هەموو جیهانیشدا، لە ١٩٩١ - ٢٠١٨ واتە لە ماوەی ٢٧ ساڵدا، ٢٩ ملیۆن و ٩٣٦ هەزار کەس بەو نەخۆشییانە مردوون کە پەیوەندییان بە گەرمبوونی زەوییەوە هەیە و سێیەکی ئەو گیانلەدەستدانەش هۆکارەکەی چالاکییەکانی مرۆڤە لەسەر زەوی. ئەو چالاکییانەی مرۆڤ کە زەوی گەرم دەکەن، بریتین لە بەرهەمهێنانی دوانۆکسیدی کاربۆن بەهۆی سووتاندنی خەڵووز، بەنزین و گاز و سووتەمەنییەکان، هەروەها کارکردن لە کارگەکان و بەشێکی کشتوکاڵکردنیش بەشدار دەبن لە تێکچوونی خاک و زووتر گەرمبوونی زەوی. هەر بۆیە بەهۆی پێشکەوتنی پیشەسازی و بەکارهێنانی زیاتری سووتەمەنییەوە لە ١٩٧٧ ەوە تاوەکو ٢٠٢١ ساڵانە پلەی گەرمی زەوی بەرزتر دەبێتەوە. ئەو توێژینەوە نوێیەش ئاماژە بەوە دەکات، چالاکییە بەردەوامەکانی مرۆڤ لەو بوارانەدا بەردەوام زەوی گەرمتر دەکەن و بەمەش کێشە تەندروستییەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن. باسی ئەوەش دەکات هەرچەند ساڵی رابردوو بەهۆی پەتای کۆرۆنا، قەدەخەی هاتووچۆ و سستبوونی بەشێکی پیشەسازیی جیهان، دانیشتووانی گۆی زەوی سووتەمەنیی کەمتریان بەکارهێناوە کە بە رێژەی ٧ % لەچاو ساڵی پێش خۆیدا دابەزیوە، کەچی سەرباری ئەوەش پلەی گەرمی گۆی زەوی ١.٢ پلە لە سەرووی ئاستی پێش چەرخی پیشەسازییەوەیە. زانایانی بواری ژینگە و نوێنەرانی وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا باس لەوە دەکەن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی بۆ ١.٢ پلە لە ئاستی ئاسایی یان پێش پیشەسازی، بەرەو بەرزتربوونەوەی زیاتر دەڕوات ئەگەر مرۆڤ بەم جۆرە لە چالاکییەکانی لەسەر زەوی بەردەوامبێت. هەر ئەم پرسەش پرسی سەرەکی دەبێت لە کۆبوونەوەی لووتکەی گلاسکۆ لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، ئامانجیشیان راگرتنی ئەو بەرزبوونەوەیەی پلەی گەرمی زەوییە پێش ئەوەی بگاتە ١.٥ پلە.", "summary": "توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ دەریخستووە بەشێکی زۆری مردن بەهۆی گەرمی و گەرمداهاتنی زەوییەوەیە، هۆکارەکانیش مرۆڤ خۆیەتی لە رێگەی چالاکیی جیاوازەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010620216", "category": "world", "summary_length": 143, "article_length": 2415, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 1142}, {"article": "لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی لووتکەی ناتۆدا هاتووە، \"بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا و عێراق سەرکۆنە دەکەین. \" راگەیێندراوەکەی ناتۆ ٧٩ خاڵی لەخۆگرتووە. خاڵی ٢٠ ـی راگەیێندراوەکە تایبەتە بە عێراق و دەڵێت، \"ناتۆ لە رێگەی ئۆپەراسیۆن، ئەرک و چالاکییەکانیەوە وەک دابینکەرێکی سەرەکی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە. سوپاسی هاوبەشەکانمان بۆ بەشداریی کاریگەریان لەم هەوڵانەدا دەکەین. ناتۆ پاڵپشتی لە عێراق دەکات لە شەڕیدا دژی داعش و تیرۆریزم بە هەموو شێوەکانییەوە. دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دەکەین بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش. لەسەر بنچینەی داواکارییەکی حکومەتی عێراق، پاڵپشتییەکانمان بۆ عێراق لەرێگەی ئەرکی ناتۆوە لەو وڵاتە زیاد دەکەین. ئێمە ئەرکی تایبەت بە راوێژدان، راهێنانکردن و بەرزکردنەوەی تواناکان زیاد دەکەین تاوەکو بتوانین لەو رێگەیەوە یارمەتی عێراق بدەین بۆئەوەی هێز و دامەزراوە ئەمنییەکانی کاریگەرتر بن و گشتگیرتر بن. \" لە درێژەی ئەو خاڵەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەرفراوانبوونی ئەرکی ناتۆ لە عێراق و پێشکێشکردنی پاڵپشتی زیاتر بە دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە پشت بە رەوشی عێراق دەبەستێت، بەڵام ئەو پاڵپشتیە قۆناخ بە قۆناخ دەبێت. هەروەها ئەو هەنگاوە دەبێت رەزامەندی حکومەتی عێراقی لەسەر بێت و رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە دەگیرێت و دواتریش هەنگاوەکە بە هاوئاهەنگی دەبێت لەگەڵ هاوبەشە پەیوەندیدارەکانی ئەو بوارە، لەوانەش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا. خاڵێکی راگەیاندنەکەش تایبەتە بە سووریا و تێیدا هاتووە، \"شەڕی سووریا پێی ناوەتە ١١ ەیەمین ساڵییەوە و بەردەوامە لەوەی کاریگەری دیاری لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی سنووری باشووری رۆژهەڵاتی ناتۆ هەبێت. پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەرگریکردن لە سنووری ناتۆ دژی هەر هەڕەشەیەک و وەڵامدانەوەی هەر ئاستەنگێک لە سووریاوە سەرهەڵدەدات. \" لە درێژەی ئەو خاڵەی تایبەت بە سووریادا هاتووە، \"هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رۆژی ٢٦ی مانگی رابردووی سووریا ئازاد و بێگەرد نەبوو و یارمەتیدەرێکیش نابێت بۆ هەوڵەکانی تایبەت بە دەستکەوتنی چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەدا. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە سەقامگیری و ئاسایشی سووریا بێ پڕۆسەیەکی سیاسیی راستەقینەی پشتبەستوو بە بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەدەستنایەتەوە. داوای ئاگربەستێکی سەرتاسەری لە سووریا و زیادکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو وڵاتە دەکەین کە لانیکەم بۆ ماوەی ١٢ مانگی دیکە بەردەوام بێت بۆئەوەی پێداویستییەکانی خەڵکی سووریا دابینبکرێت. دەستخۆشی لە تورکیای هاوپەیمانمان دەکەین لەبەرامبەر میوانداریکردنی ملیۆنان کۆچبەری سووری\". راگەیێندراوەکەی ناتۆ لە ٤١ پەڕە پێکهاتووە و تێیدا باسی رێگەکانی هاوپەیمانێتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە نوێ و کۆنەکان کراوە. لە راگەیێندراوەکەدا باسی هەڕەشەکانی رووسیا و چین کراوە و هۆشدارییان پێدراوە. سەرکردەکانی ناتۆ هۆشدارییان دایە رووسیا کە پەیوەندییەکانیان ئاسایی نابێتەوە تاوەکو بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەجووڵێتەوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە \"تاوەکو رووسیا پێشانی نەدات کە پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پابەندی و ئەرک نێودەوڵەتییەکانی، پەیوەندییەکان لەگەڵیدا ئاسایی نابنەوە. \" لەبارەی ئەفغانستانیش، سەرۆکانی بەشدار لە لووتکەکە رازیبوون کە \"پەڕەیەکی نوێ\" لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵبدەنەوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، \"پابەندیمان دووپات دەکەینەوە بۆ بەردەوام بوون لە پاڵپشتیکردنی ئەفغانستان و خەڵکەکەی. \" وڵاتانی ناتۆ بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیی دارایی بۆ مەشقپێکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و فڕۆکەخانەی کابووڵ بە کراوەیی دەهێڵنەوە.", "summary": "لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل کۆتاییهات و راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ناتۆ ئەرکی راوێژکاریی بۆ هێزە عێراقییەکان زیاتر دەکات. هاوکات پاڵپشتییەکانیشیان بۆ عێراق زیاد دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/140620216", "category": "world", "summary_length": 177, "article_length": 3233, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 1429}, {"article": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونش لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئێران، قەتەر، ڤاتیکان و چەند وڵاتێکی دیکە و وەزیری بەرگریی یۆنان، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری و دەرەوەی ئەڵمانیا دیداری دەبێت. سەرۆکی كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن دەڵێت، \"لە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی گرنگن و دەوڵەتیان نییە، پێم گرنگ بوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشت بکەم\". ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەڵێت، \" بە بڕوای من مرۆڤ دەتوانێ بڵێت کە دەکرێ نەریتێکی باشی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەوەبێت کە ئێمە نە تەنیا بەپێی پرۆتۆکۆڵەکان سەرۆکی دەوڵەتەکان و سەرۆکی حکومەتەکان داوەت دەکەین، بەڵکو ئێمە رەچاوی پێکهاتەی هەرێمایەتیش دەکەین ئەوانە لە سیاسەتی جیهان، سیاسەتی ناوچە و لە سیاسەتی قەیرانەکان گرنگن، بۆیەش پێموایە ئەمە بڕیارێکی دروستبووە کە لە پێش چەند ساڵەوە دراوە؛ سەرکردایەتیی کوردی بەڕێز بارزانی داوەت بکرێت. \" سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئاماژەی بەوەش کرد، \"من خۆشحاڵم لە هەلومەرجی ئەستەم دا ئەم ساڵ ئیمکان بۆ ئەوە دروستبووە. بە بڕوای من ئێمە بەم شێوەیە کارێکی راست دەکەین، ئەم جۆرە نوێنەرە گرنگانە، دەبێ چۆن بگوترێت، ئەوانە وڵاتانی سەربەخۆ نین، بەڵام لە بەشی گرنگی وڵاتانن و گرنگە داوەت بکرێن و لێرە دەنگێکیان پێبدرێت. ئەمە بۆ ئێمە گرنگە و ئەمە بەشێکە لە بەهێزکردنی دیموکراسی، هەروەها بەشێکە لەو بێچارەییە بەکۆمەڵییەی کە ئێمە لە راپۆرتی ئەمساڵەی خۆماندا باس کردووە، وەک کێشەیەکی هەموو وڵاتانی ئەوروپایی کە دەبێ ئێمە بەسەریدا زاڵ ببین. \" لە ماوەی سێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتان کۆدەبێتەوە. فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، \"بەشداریکردن و ئامادەبوونی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی ئەمساڵ دەرفەتێکە، پرسەکانی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، پرسی پەیوەندیی دووقۆڵی و پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پرسی شەڕی دژ بە تیرۆرە، پرسی ئاوارە و پرۆسەی سیاسییە لە عێراق و پێکهێنانی حکومەتی تازەیە، هەروەها چۆنێتی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لەڕووی پتەوکردنی دامەزراوە دیموکراسییەکان و پرسی هەڵبژاردن، ئەو پرسانەی کەوا هەرێمی کوردستان وەکو هاوبەشێک لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێکەوە کار دەکەن\". كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن ساڵانە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. تێیدا گەنگەشەی هەموو ئەو قەیران و کێشانە دەکرێت کە مەترسین بۆسەر ئاسایشی جیهان و دەرفەتێکە تێیدا لایەنی تەبا و ناتەبا روانگە و سیاسەتی وڵاتەکانیان لە بەرامبەر پرسەکان بخەنەڕوو.", "summary": "میونیشن بۆ ٥٨ مین ساڵ میوانداریی گەورەترین کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان دەکات؛ لە کۆنفرانسەکەدا ٣٥ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان، ١٠٠ وەزیری بەرگری و دەرەوە و سەتان بەرپرس و شارەزای ئەمنیی جیهان تێیدا بەشدارن. سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانیش بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/180220224", "category": "world", "summary_length": 274, "article_length": 2339, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 1041}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ٦ - ١ - ٢٠٢٢ رادیۆی ئیکۆت ئێف ئێمی هایتی رایگەیاند کە دوو رۆژنامەڤانە کوژراوەکە ناویان ویلگێنس لویسسەینت و ئامادی جۆن وێسلی یە. گوتیشی کە رۆژنامەڤانی سێیەم لەگەڵ ئەواندا بووە، بەڵام توانیویەتی خۆی لە دەستی چەکداران رزگاربکات. فرانکی ئەتیس، بەڕێوەبەری گشتیی رادیۆکە کە هاوکات وێسلی کاری تێدادەکرد \"بە تووندی\" سەرکۆنەی کردەوە \"وەحشیگەری و تاوانکارەکەی\" کرد و گوتی کە کە ئەوانە هێرشی جیددین بۆ سەر مافی ژیان و ئەو رۆژنامەڤانانەی \"بە ئازادانە\" لەو وڵاتەدا کاری خۆیان دەکەن. رادیۆکە کە بنکەی سەرەکیی لە شاری مۆنتریالی کەنەدایە داوای لە حکومەتی هایتی کرد بە شێوەیەکی \"بەرپرسانە\" بجووڵێتەوە بۆ ئەوەی هەلومەرجی ئاسایش بۆ هەموو کەسێک دابین بکات. هایتی وڵاتێکی کاریبییە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەمریکای نێوەڕاست. ماوەیەک دەبێت باندە چەکدارەکان لەو وڵاتەدا بەنێو گەڕەکە هەژارنشینەکانی شاری پرۆتۆ پرینسدا دەگەڕێن و \"رفاندن، دزیکرد و کوشتن ئەنجامدەدەن. \" ناوچەی لابۆل ١٢ کە هاوکات ئەو ناوچەیەیە کە رۆژی پێنجشەممە ئەو سێ رۆژنامەڤانە کاریان تێدادەکرد، بووەتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی دەسەڵاتی باندە چەکدارەکان و هەریەکە دەیەوێت ناوچەکە بە هێزی چەک کۆنترۆڵ بکات. ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو رێگەیەی بەو ناوچەدا دەڕوات، جگە لە رێگەی سەرەکی و فەرمی، تاکە رێگەیە کە بەشی باکووری وڵاتەکە بە بەشی باشووری بگەیێنێت، ئەو رێگەیە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە لەلایەن بەهێزترین باندەکانی هایتییەوە کۆنترۆڵکراوە. بەر لە شەش مانگ، جۆڤێنێڵ مۆیس، سەرۆکی ئەوکاتی وڵاتەکە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە پۆرتۆ پرینسی پایتەخت تیرۆرکرا، بەوەش قەیرانی سیاسیی و ئەمنیی قووڵتربووەوە و بۆ حکومەت قورستربوو قەیرانەکان چارەسەر بکات. لە هایتی رفاندن بووەتە دیاردە، بەشێوەیەک بەگوێرەی رێکخراوی شیکاری و توێژینەوە لە مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی سەرەکیی لە پایتەختی ئەو وڵاتەیە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم ٩٥٠ رووداوی رفاندن تۆمارکراون.", "summary": "دوو رۆژنامەڤان لە هایتی بە دەستی باندە چەکدارەکان لە دەوروبەری پۆرتۆ پرینسی پایتەخت کوژران، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەدوای شەش مانگ لە تیرۆرکردنی سەرۆکی هایتی، ئەو وڵاتە بە قەیرانێکی ئەمنیی بەردەوامدا تێپەڕدەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/070120222", "category": "world", "summary_length": 209, "article_length": 1719, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 782}, {"article": "لە کاردانەوەی ئەوەشدا کاتێک دۆناڵد ترەمپ گوتارەکەی تەواوکرد و دەستکرا بە چەپڵەلێدان لەنێو هۆڵەکە، نانسی پیلۆسی کۆپیی گوتارەکە کە ترەمپ پێیدابوو، دڕاندی. ئەو رووداوە کاردانەوەی زۆری لە میدیاکاندا لێکەوتەوە. نانسی و ترەمپ دژبەری یەکدین، پیلۆسی ترەمپ بە پێشێلکردنی دەستوور و یاسا تۆمەتباردەکات، بەتایبەتی لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا. ترەمپ لە گوتارەکەیدا بە وشەیەکیش باسی پرۆسەی لێپێچینەوەکەی نەکرد، لەکاتێکدا، ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆسەی لێپێچینەوە لە ترەمپ لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر دەدرێت. ترەمپ رەتیدەکاتەوە تەوقە لەگەڵ پیلۆسی بکات پیلۆسی کۆپیی گوتارەکەی ترەمپ دەدڕێنێت", "summary": "لەکاتی گوتاری ساڵانەی دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرێس دوو شتی دژ بەیەک روویاندا، هەر کە ترەمپ چووە نێو هۆڵی کۆنگرێس، کە کۆپیی گوتارەکەی دایە دەستی، نانسی پیلۆسی دەستی درێژکرد بۆ ئەوەی تەوقە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بکات، بەڵام ترەمپ دەستی بۆی درێژنەکرد و رەتیکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050220201", "category": "world", "summary_length": 254, "article_length": 600, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 277}, {"article": "بەرپرسانی ئەو باخچەیە دەڵێن، لە ماوەی ئەم دوو مانگەی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ بێچوو لە ٣٠ جۆری جیاوازی گیانەوەران لەدایکبوون. بە گوتەی بەرپرسانی باخچەکە، کەمیی سەردانیکەران بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا یارمەتیدەرێک بووە بۆئەوەی ژمارەی گیانەوەران بەو جۆرە زۆر بێت، چونکە کەشێکی ئارام و هێمن بۆ گیانەوەرەکان رەخساوە. بەرپرسانی باخچەی گیانەوەرانی پۆزنانیش لە رۆژئاوای پۆڵەندا باس لەوە دەکەن، داخستنی باخچەی گیانەوەرەکەیان بەرووی خەڵکیدا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا وایکردووە، ژمارەیەکی زۆر بێچوو لەدایکبن. چەند مانگێکە لە پۆڵەندا رێکاری جیاواز بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا دەگیرێنەبەر؛ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە کۆتاییەکانی ئاداردا بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی لە ٢٧ی ئەو مانگەدا حکومەت قەدەخەی گشتیی هاتووچۆ رابگەیێنێت. ماوەی راگەیاندنی قەدەخەکە تاوەکو ١٨ی نیسان بوو، بەڵام دواتر بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژی کردەوە.", "summary": "بەرپرسانی باخچەی گیانەوەرانی ڤرۆتسوافی پۆڵەندا هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەن کاتێک دەبینن ژمارەی گیانەوەران لەنێو باخچەکەیان زیاد دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/300420217", "category": "world", "summary_length": 136, "article_length": 862, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 386}, {"article": "ئاندرێ کۆمۆ، حاکمی ویلایەتی نیویۆرک لەلایەن داواکاری گشتیی ویلایەتەکەوە بە دەستدرێژیکردن بۆ سەر ١١ ژن تۆمەتبارکراوە. لاتیشیا جەیمس، داواکاری گشتیی نیویۆرک رایگەیاند، کۆمۆ لەکاتی کارکردنی وەک حاکمی ویلایەتی نیویۆرک بە سوود وەرگرتن لە پۆستەکەی دەستدرێژی کردووەتەسەر چەندین ژن، گوتیشی کۆمۆ بەو کارەی پێشێلی یاساکانی ویلایەت و هەروەها یاسا فیدراڵییەکانی ئەمریکای کردووە. راگەیێندراوەکەی داواکاری گشتیی نیویۆرک لەدوای یەک ساڵ دێت لە لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە، کە ساڵی رابردوو بەهۆی سکاڵای ١١ ژنەوە دژ بە کۆمۆ بە هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەریان، بەرزکردبووەوە. جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەو دۆسیەیە گوتی، پێموایە دەبێت حاکمی ویلایەتی نیویۆرک دەست لەکاربکێشێتەوە و گوتی من لەوە تێدەگەم، کە لەوانەیە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی نیویۆرک بڕیاری لێپێچێنەوە لە حاکمی ویلایەتەکە بدەن، بەڵام هەرچۆنێک بێت من پێموایە کە ئەو دەبێت دەست لەکاربکێشێتەوە. لەلایەن خۆیەوە، کۆمۆی تەمەن ٦٣ ساڵ هەموو تۆمەتەکانی رەتکردەوە و رایگەیاند بەهیچ شێوەیەک دەستی لە هیچ ژنێك نەداوە و سەرجەم سکاڵاکان دروستکراون و هیچ بنەمایەکی راستەقینەیان نییە، کۆمۆ ئاماژەشی بەوە کرد، کە دەستبەرداری پۆستەکەی نابێت. ئاندرێ کۆمۆ، سەر بە پارتی دیموکراتە و ٥٦ مین حاکمی ویلایەتی نیویۆرکە و لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ وە لەو پۆستە کار دەکات. کۆمۆ کوڕی ماسیۆ کۆمۆیە کە ٥٢ مین حاکمی ویلایەتی نیویۆرک بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٣ تاوەکو ١٩٩٤.", "summary": "حاکمی نیویۆرک بە دەستدرێژیکردنە سەر ژمارەیەک ژن تۆمەتبارە و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت دەبێت دەست لەکاربکێشێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/040820213", "category": "world", "summary_length": 108, "article_length": 1301, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 592}, {"article": "ئامانج لەو مانۆڕە سەربازییانە، راهێنانی سەربازانی ناتۆیە بۆ بەهێزکردنی توانای شەڕکردنیان لە کەشوهەوا ساردەکاندا. سوێد و فینلەندا دوو وڵاتن ئەندامی ناتۆ نین؛ ئەوان چەند ساڵێکە بەشداریی لە مانۆڕەکانی هاوپەیمانییەکەدا دەکەن. ستیڤان هێدمارک، فەرماندەی هێزەکانی سوێد لە مانۆڕی وەڵامدانەوەی سارد دەڵێت، \"سوێد چەند جارێک بەشداری لە مانۆڕەکانی وەڵامدانەوەی سارد کردووە. بەشداریکردن لەم مانۆڕانەدا بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باشترە لەگەڵ وڵاتانی دیکە و هەروەها بۆ ئەنجامدانی راهێنانی باشترە لەلایەن سەربازەکانەوە. هاوکات بۆ دروستبوونی هاوئاهەنگییە لەگەڵ هێزەکانی دیکە. ئەمساڵ بەشداریکردنمان زۆر گرنگ بوو لەبەر هەبوونی جەنگی ئۆکراینا و ئەو بارودۆخەی لەم ناوچەیەی ئێمە دەگوزەرێت. \" ٢٥ ـی شوبات، گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بە ئەندامبوونی سوێد و فینلەندا لە ناتۆ کاردانەوەی رووسیا بە دوای خۆیدا دەهێنێت. بەرپرسی هێزەکانی بەشی باکووری ناتۆ دەڵێت، پێکەوەکاردکردن و هاوئاهەنگییان لەگەڵ سوێد و فنلەندا زۆر باشە، بەڵام بابەتی ئەندامبوون لە ناتۆ پرسێکە سەرەتا پەیوەندیی بە هەردوو وڵاتەکەوە هەیە. جۆرج ڤۆڵمەر، بەرپرسی بەرپرسی هێزەکانی بەشی باکووری ناتۆ باسی لەوە کرد، \"ئەمە بڕیارێکی سیاسییە بۆ فنلەندا و سوێد، پێویستە چاوەڕێی گفتوگۆکان بکەین، بەڵام دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە لەوەی کە پێویستە بگوترێت: ئێمە هاوبەشییەکی نزیکمان لەگەڵ یەکدی هەیە؛ بەشداریکردن لەم مانۆڕانەدا نیشانەیەکی بەهێزی ئەو نزیکبوونەوەیەیە. ئەوان زۆر لە بوون بە ئەندامی ناتۆ نزیکن و ئێمەش چاوەڕێ دەکەین بزانین چۆن بڕیاری ئەوە دەدرێت. \" مانۆڕەکە رۆژی ١٤ ـی ئادار دەستیپێکرد و تاوەکو ١ ـی نیسان بەردەوام دەبێت؛ سوێد بە ١٦٠٠ سەرباز و فنلەندا بە ٦٨٠ سەرباز لە مانۆڕەکەدا بەشدارن.", "summary": "سوپاکانی سوێد و فنلەندا لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ بەشداری لە مانۆڕێکی سەربازییدا دەکەن، لە ناوچەی سەتەرمۆنە لە باکووری نەرویج؛ هاوپەیمانیی ناتۆ دوو ساڵ جارێک مانۆڕێکی سەربازیی بە ناوی \"وەڵامدانەوەی سارد\" ئەنجامدەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/260320222", "category": "world", "summary_length": 211, "article_length": 1548, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 696}, {"article": "پشکنینەکە بۆ ئەو کەسانە کرا کە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان لێدەرنەکەتووە، لە نێویانیشدا ئەو کەسانەی کە گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان. بەپێی راگەیاندنەکانی چین، لە هەشت تا ١٥ی نیسان پشکنین بۆ ٢٧٥ هەزار و ٤٠٠ کەس کراوە بۆ ئەوەی رێژەی ئەو کەسانە بزانرێت کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و هیچ نیشانەیەکیان نییە. راگەیاندنەکانی چین ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەدا ١٨٢ هەڵگری ڤایرۆسەکەیان دەستنیشانکردووە کە دەکاتە رێژەی ٠.٠٧ % ی ئەوانەی پشکنینیان بۆ کراوە. دوای هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ و کردنەوەی کار و بازاڕەکانی ووهان، مەترسی هەیە شارەکە رووبەڕووی شەپۆڵێکی دیکەی کۆرۆنا ببێتەوە. هاوکات تاوەکو ئێستا لە چین ٨٢ هەزار و ٧١٩ تووشبوو تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "حکومەتی چین بە هەڕەمەکی پشکنینی کۆرۆنای بۆ کۆمەڵێک هاووڵاتیی شاری ووهان کرد و ١٨٢ هەڵگری ڤایرۆسەکەی دەستنیشانکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/180420203", "category": "world", "summary_length": 113, "article_length": 703, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 326}, {"article": "کارەکانی فیستیڤاڵەکە لە هۆڵی سینەمایی \"کارۆ ١١ ئۆکتیابر\" بەڕێوەدەچێت. لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا، ٣٥ فیلم نمایش دەکرێن. فیستیڤاڵەکە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیریی رووسیا و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانی دەکرێت. ئامانجی فیستیڤاڵەکەش ناساندنی فیلمی کوردییە. سبەی یەکشەممە ٢٥ - ٧ - ٢٠٢١ دوایین رۆژی فیستیڤاڵەکە دەبێت. هەموو بەرهەکانیش بە زمانی ئۆرجیناڵ و ژێرنووسی رووسی نمایش دەکرێن.", "summary": "فیستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ کە لە ٢١ ـی ئەم مانگە دەستیپێکرد، بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەردەوامە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/240720215", "category": "world", "summary_length": 113, "article_length": 385, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 176}, {"article": "بەپێی بڕیاری دادگەیەکی ستۆکهۆڵم، پیاوەکە زانیاریی لەسەر پەنابەرە ئێرانییەکان لە وڵاتانی سوێد، دانیمارک، بەلجیکا و هۆڵەندا کۆکردووەتەوە، دادگەکە رایگەیاندووە \"رەغدان هریشاوی لەسەر بنەمای ئەنجامدانی کردەوەی سیخوڕی لەبارەی پێکهاتەی عەرەبی ئێرانی ناسراو بە ئەهوازییەکان، بڕیاری زیندانیکردنی دراوە\". بەپێی دادگەی ستۆکهۆڵم، هریشاوی لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لە وڵاتی سوێدە و هەڵگری وڵاتینامەی عێراقی و سوێدییە، لە ٢٧ - ٢ - ٢٠١٩ دەستگیرکرا و ئەویش سەرجەم تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو کاری رۆژنامەڤانی کردووە. دادگەکە باسی لەوەش کردووە، هریشاوی ماوەی چوار ساڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییەکان بووە و ئەو زانیارییانەی کە بە ئێرانی داون، بوونەتە هۆی سەرکوتکردن، برینداربوون یان کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی ئۆپۆزسیۆنی ئەهواز یان خزم و کەسوکاریان لەسەردەستی حکومەتی ئێران.", "summary": "دادگەیەکی سوێدی سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەر پیاوێكی عێراقی تەمەن ٤٦ ساڵدا دەسەپێنێت لەسەر بنەمای سیخوڕیکردن بۆ ئێران، کە زانیاریی لەسەر پەنابەرە ئێرانییەکان کۆکردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/201220198", "category": "world", "summary_length": 175, "article_length": 775, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 365}, {"article": "گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت پاڵپشتی و پەرەپێدانەکان \"ژێرخان، پاکوخاوێنی، تەندروستی، پەروەردە و ئابووریی ئەو شوێنانەش دەگرێتەوە کە لەدەست داعش دەرهێنراون. \" راگەیێندراوەکە باس لە سەردانەکەی گۆدفری، نێردەی تایبەتی بەوەکالەتی شەڕی دژی داعشیش دەکات کە لە ٢٢ی حوزەیران لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە ٢٤ی حوزەیرانیش سەرپەرشتی شاندێکی کرد و سەردانی کەمپی هۆلیان کرد لە رۆژئاوای کوردستان. گۆدفری سەردانی سەنتەرێکی دەستبەسەرداگرتنی لە حەسەکە کردووە کە چەکدارانی داعشی تێدایە، لەوێ گفتوگۆی لەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان کردووە. راگەیێندراوەکەی ئەمریکا دەڵێت لە تەواوی گفتوگۆکاندا نێردەکەی ئەمریکا جەختی لە بەردەوامبوونی پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشانی یەکجارەکی داعش لە عێراق و سووریا کردەوە.", "summary": "لە سەروبەندی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە رۆما، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت بە هاوکاریی هاوپەیمانان ئەمریکا پاڵپشتی لە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی دۆخ و ئاسایشی ئاوارەبووانی کەمپ و سەنتەرەکانی دەستبەسەرداگرتن دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280620214", "category": "world", "summary_length": 277, "article_length": 768, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 345}, {"article": "یەنس شپان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبین، بەڵام هیچکەس ناتوانێت هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ ڤایرۆسەکە بکات و گوتی \"سیستەمی چاودێریی تەندروستیی ئەڵمانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە ئامادەیە، بەرژەوەندیی هاووڵاتییان لە هەموو شتێكی دیکە لای حکومەت گرنگترە\". وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا داوای لە هاووڵاتییان کرد زۆر هۆشیارانە مامەڵە بکەن و گوتی \"ترس و نائارامی کاردانەوەی سرووشتیی مرۆڤە. ئەزموونی کەممان لەگەڵ ڤایرۆسەکە هەیە، بەڵام وەکو کومەڵگە ئەزموونێکی زۆر باشمان لەگەڵ هەموو مەترسییە پێشبینیکراوەکان هەیە\". یەنس شپان باسی لەوە کرد، وەکو ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، گرووپی قەیرانەکان لە حکومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا بڕیاریدا پۆشاکی تایبەتی خۆپاراستن و پێداویستییەکانی پزیشکەکان و نەخۆشخانەکان دابینبکات دەشڵێ \"ئێستا لە ئەڵمانیا هەناردەکردنی هەموو پێداویستییەکی تایبەتی خۆپاراستن بۆ دەرەوە قەدەخەکراوە\". بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا تاوەکو ئێستا سێ هەزار و ٢١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٩٤ هەزار و ٢٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥١ هەزار و ٢٦ کەسیش چاکبوونەتەوە؛ زۆرینەی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە چین بووە، بەشێوەیەک لە چین نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ هەزار و ٢٧٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.", "summary": "وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی فیدراڵیی وڵاتەکەی رایگەیاند، تاوەکو هەفتەی رابردوو ١٦ کەس لە ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٤ کەس لەوان چاکبوونەتەوە، بەڵام ئێستا ژمارەی کەسانی تووشبوو گەیشتووەتە ٢٤٠ کەس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/040320205", "category": "world", "summary_length": 218, "article_length": 1199, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 545}, {"article": "زەینەل ئاڕی، وەستایەکی پیتزایە و خواردنگەکەی لە تۆرۆنتۆی کەنەدایە. زەینەل بەوە دەناسرێت کە هاوکاری و کۆمەکیی زۆر بۆ نەدار و لێقەوماوانی جیهان دەنێرێت. رۆژی سێشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢١ زەینەل ئاڕی بەهۆی ئەوەی لە کاتی کەرەنتینەدا بە خۆڕایی پیتزای بۆ ئەو خێزانانە ناردووە کە باری داراییان باش نەبووە، لەلایەن جەیمس مالۆنی، پەرلەمانتاری فیدراڵییەوە وەکو بەربژێری خەڵاتی [Gems of Etobicoke] دەستنیشان کرا، دوای هەڵسەنگاندنیشی، ئەو پیتزافرۆشە بە رەچەڵەک کوردە بە شایستە زانرا. زەینەل لەوبارەوە گوتی، \"زۆر سوپاستان دەکەم کە بە شایستەی خەڵاتەکە دانرام. من ئەم خەڵاتە پێشکێش بە سەلاحەدین دەمیرتاش دەکەم کە لە تورکیا لە گرتووخانەدایە\". پیتزافرۆشە کوردەکە هاوکات چاپی ئینگلیزیی کتێبی سەحەری دەمیرتاشی دا بە جەیمس مالۆنی، بۆئەوەی بیگەیێنێتە دەستی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا. زەینەل ئاڕی کە بە پیتزافرۆشە کوردەکە دەناسرێت، لە دێرسیم لەدایکبووە و ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا گیرساوەتەوە و دەستی بە کار کردووە. زەینەل لە تورکیا سەرقاڵی کاری گەشتیاری بوو، بەڵام ساڵێک دوای ئەوەی لە کەنەدا نیشتەجێ بوو، خواردنگەیەکی بە ناوی (Dinos Wood Burning) کردەوە کە ئێستا یەکێکە لە براندە دیارەکانی کەنەدا. لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا (Dinos Wood Burning) چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری پێشکێش کراوە و لە زۆر رۆژنامە و گۆڤاری ئەو وڵاتەدا ناوی هەیە. بەشێکی زۆر لە سیاسەتڤان و بازرگانە هەرە دیارەکانی کەنەدا کڕیاری پیتزافرۆشە کوردەکەن.", "summary": "پیتزافرۆشە کوردەکەی کەنەدا، دوای ئەوەی بە شایستەی خەڵاتی [Gems of Etobicoke] زانرا، خەڵاتەکەی پێشکێش بە سەلاحەدین دەمیرتاش کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010920213", "category": "world", "summary_length": 127, "article_length": 1309, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 611}, {"article": "لە چواری ئەم مانگە ئەڵمانیا رێگەی بە کردنەوەی پەرستگەکاندا، بەڵام بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان و دەبێت، سەردانیکەران مەتر و نیوێک دووریی نێوانیان بپارێزن، بەوهۆیەوە مزگەوتی دار سەلام لە شاری نیوکۆڵن کە رووبەرەکەی بچوکە توانای لەخۆگرتنی هەموو موسڵمانانی شارەکەی نییە. بەڵام کەنیسەی مارتا لوتێران لە کریوزبێرگ هاوکاریی موسڵمانەکانی کردووە و بۆ نوێژی هەینی لە مانگی رەمەزان دەرگەی بۆ کردوونەتەوە. وێنەی موسڵمانان لە کەنیسەکە. Reuters ئیمامی مزگەوتەکە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، \"ئەوە نیشانەیەکی باش و دڵخۆشکەرە، خۆشی لە رەمەزان و لەم کاتی قەیرانەدا بۆ هێناوین. ئەم پەتایە (کۆرۆنا) ئێمەی وەکو یەک کۆمەڵگە نیشاندا و قەیرانەکان خەڵکی زیاتر لێک نزیکدەکەنەوە\". وێنەی موسڵمانان لە کەنیسەکە. Reuters دوێنێ هەینی، فرانک وۆڵتەر شتاینمەر، سەرۆکی ئەڵمانیا هاتنی جەژنی رەمەزانی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی پیرۆز کرد و جەختی لەوە کردەوە، رێگە نادەن لە ئەڵمانیادا هێرشبکرێتە سەر موسڵمانان و مزگەوتەکان. بەگوێرەی هەندێک ئاماری نافەرمی ساڵی ٢٠١٦، نزیکەی چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار موسوڵمان لە ئەڵمانیا دەژین، واتە نزیکەی % ٥.٥ ـی دانیشتووانی وڵاتەکە پێکدەهێنن. وێنەی موسڵمانان لە کەنیسەکە. Reuters", "summary": "لە بەرلینی ئەڵمانیا کەنیسەیەک دەرگەی بەڕووی نوێژخوێنە موسڵمانەکاندا کردووەتەوە، چونکە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا ناتوانن لە مزگەوتەکان نوێژبکەن و جێگەیان نابێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/230520206", "category": "world", "summary_length": 172, "article_length": 1094, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 489}, {"article": "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە راگەیێندراوی دوای کۆبوونەوەی واشنتندا داوا لەو هێزانەش دەکات لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بوونیان هەیە بۆئەوەی بەهۆشیارییەوە مامەڵە بکەن و رێگە نەدەن هیچ بۆشاییەک دروستبێت کە بکرێت رێکخراوی داعش بە مەبەستی بەهێزکردنی خۆی بیقۆزێتەوە. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، \"هانی تەواوی ئەو لایەنانە دەدەین کە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریان بۆئەوەی لەبەرامبەر هەڕەشەی تیرۆریزم بەهەموو شێوەکانییەوە هۆشیاربن و ئەو پێشکەوتنە بپارێزن لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە بەدەستهاتووە. هانیان دەدەین هیچ بۆشاییەکی ئەمنی لەناوچەکەدا دروستنەکەن کە بکرێت داعش بیقۆزێتەوە. دەستبەسەرکردنی بەردەوامی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە، لەوانەش چەکدارە تیرۆریستە بیانییەکان، لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا زۆر گرنگە\". هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا جەخت لە بەردەوامیدان بە راهێنان و پاڵپشتیکردنی ئەو هێزانە دەکاتەوە کە لە عێراق و سووریا شەڕی دژی داعش دەکەن و دەڵێت، \"سەرەڕای بارودۆخە پڕ لە ئاستەنگەکە، پابەندبوونی تەواوی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی یەکجاریی داعش. جەخت لە گرنگی هێشتنەوە و تەرخانکردنی کەرەستەی سەربازی و ئامرازی پێویستی سڤیل دەکەینەوە بۆ هێشتنەوەی پێگەی بەهێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە عێراق و سووریا و پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییە هاوبەشەکانمان. ئەمە بەردەوامیدان بە راهێنان، راوێژدان و پاڵپشتیکردنی ئەو هێزە هاوبەشە یاساییانەش دەگرێتەوە کە لە ناوچەکەدا شەڕی داعش دەکەن\". هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەشدەکات، لە پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و جەخت لە گرنگی هەوڵەکانی تایبەت بە سەقامگیریش لەو ناوچانە دەکاتەوە کە پێشتر لە عێراق و سووریا لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون و داوا لە ئەندامەکانی دەکات لەبواری مرۆییەوە یارمەتی ئەو خەڵکە بدەن کە پێویستیان پێیەتی.", "summary": "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جەخت لەوە دەکاتەوە لە \"راهێنان، راوێژدان و پاڵپشتیکردن\"ی ئەو هێزە هاوبەشانەی بەردەوام دەبێت کە لە عێراق و سووریا شەڕی رێکخراوی داعش دەکەن، لەوانەش هێزەکانی پێشمەرگە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/151120193", "category": "world", "summary_length": 188, "article_length": 1703, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 759}, {"article": "رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە پوتین لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦، واتە ١٠ مانگ و ١٠ رۆژ پێش هەڵبژاردنەکە کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی رووسیا کردووە، چەند بەرپرسێکی هەواڵگریی رووسی بەشدارییان تێدا کردووە و لەوێ باسی ئەوەیان کردووە دەبێت هاوکاری ترمپ بکەن بچێتە کۆشکی سپی. هەر لەو کۆبوونەوەدا بەگوێرەی زانیارییەکانی گاردیان لەو بەڵگەنامانەی دەستی کەوتوون، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە سێ ئاژانسی جیاوازی سیخووڕی و هەواڵگرییان تەرخانکردووە بۆ ئەوەی رێگای پراکتیکی و گونجاو بدۆزنەوە بۆ هاوکاریکردنی ترەمپ. تەنانەت باس لەوەش کراوە پێویستە رووسیا هەموو هێزی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دڵنیابوونەوە لە سەرکەوتنی ترەمپ. ئەو هەوڵانەی رووسیاش لەکاتێکدا بوو کە ترەمپ تاوەکو ئەوکاتە وەک بەهێزترین بەربژێری کۆمارییەکان دەرکەتبوو بۆ ئەوەی ببێتە بەربژێری کۆتایی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکەدا. گاردیان دەڵێت ئەو دۆکیۆمێنتانەی دەستیکەوتوون بۆ دڵنیابوونەوە لە راستی و دروستیان، نیشانی چەند پسپۆڕێکی تایبەت دراون، پسپۆڕەکان گوتوویانە ئەو بەڵگەنامانە دروستن و ساختە نین. سەبارەت بەو راپۆرتانە، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کریملن بەو رۆژنامەیەی گوتوە ئەو بابەتانەی باس لە هەوڵی رووسیا دەکەن بۆ سەرخستنی ترەمپ ئەفسانەیەکی بەتاڵە. ئەو دۆکیۆمێنتەی دەست ئەو رۆژنامە بەریتانییە کەوتووە ناوی راپۆرتی ژمارە (٣٢ - O ٤)ە و وەک راپۆرتیکی نهێنی پۆلێن کراوە، بەڵام دزەی پێکراوە و دەست رۆژنامەکە کەوتووە. لەو راپۆرتەدا ئەوەش هاتووە رووسیا پێیوایە دۆناڵد ترەمپ لە روانگەی رووسیاوە باشترین بەربژێرە. نووسراویشە ترەمپ لەرووی هزرییەوە جێگر نییە و کەسایەتییەکی ناهاوسەنگی هەیە. رۆژنامەکە وێنەیەکیشی لەگەڵ هەواڵەکە بڵاوکردووەتەوە، کە وێنەی کۆبوونەوەیەکی کریملنە و لە هەمان ئەو رۆژەدا گیراوە کە گاردیان دەڵێت پوتین لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی رووسیا کۆبووەتەوە. لە وێنەکەدا دەردەکەوێت پوتین لە سەرەوەی مێزەکە دانیشتووە و لە دەستی راستی دیمیتری مەدڤیدێڤ سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی رووسیا دانیشتووە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەش بەشدارە، کە لای راست لە ناوەڕاستەوە دانیشتووە. هەر لە دانیشتنەکەدا سێرگی شۆیگی، وەزیری بەرگری و میخایل فرادکۆڤ، بەرپرسی هەواڵگریی دەرەکیی رووسیا، ئەلێکساندەر بۆرتینکۆڤ، بەرپرسی ئاژانسی زانیاریی FSB ی رووسی و نیکۆلا پاتروشێڤ، بەڕێوەبەری پێشووی هەمان ئاژانس دانیشتوون. بەڵام ئەو وێنەیە کاتێک لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتیی رووسیا، لەگەڵ راگەیێندراوێکدا بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە پوتین لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش رووسیا کۆبووەتەوە و بابەتی کۆبوونەوەکەش ئەجێندای ئابووریی ناوخۆیی رووسیا بووە. لەپاڵ ئەو پرسەشدا گفتوگۆی لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوخۆیی مۆڵدۆڤا کراوە.", "summary": "بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ناسراو بە ' کرملن ' دزەی پێکراوە، باس لەوە دەکرێت پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٢٠١٦، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا دەسەڵاتی بە ئاژانسەکانی هەواڵگری و سیخوڕەکانی رووسیا داوە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا بکەن و پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150720217", "category": "world", "summary_length": 300, "article_length": 2425, "summary_token_count": 141, "article_token_count": 1102}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٢٣ - ٠٢ - ٢٠٢٢ سکۆت مۆریسۆن، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا سەپاندنی کۆمەڵێک سزای بەسەر رووسیادا راگەیاند و گوتی، \"سزاکان هەردوو ناوچەی لوهانسک و دۆنیتسک و هەروەها کەسایەتیی رووسی دەگرنەوە\". سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەش کرد، \"ئەو سزایانەی کە بەسەر ناوچەکانی لوهانسک و دۆنتیسک سەپێندراون، کەرتەکانی گواستنەوە، وزە، پەیوەندییەکان، نەوت، گاز و کانزا سرووشتییەکان دەگرنەوە\". مۆریسۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتەکەی سزا بەسەر هەشت ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیای فیدراڵ دەسەپێنێت و سزاکان قەدەخەی چوون بۆ ئوسترالیا و بواری داراییان دەگرنەوە؛ هەروەها سزاکانی ئوسترالیا رێگە دەدات کەسانێك کە \"گرنگیی ستراتیجی و ئابووری\" بۆ رووسیا پێکدەهێنن و رۆڵیان هەبووە لەو هێرشەی کە کرایە سەر ئۆکراینا، لەلایەن دەسەڵاتی ئوسترالیاوە دەستگیر بکرێن. سەرۆکوەزیرانی ئوستورالیا دەڵێت، \"هاوشێوەی ئەمریکا و بەریتانیا سزا بەسەر بانکەکانی ڤی ئی بی، بانکی پەرەپێدانی فیدراڵی و بانکی پرۆمسڤیاز، بانکی ئای ئێس، بانکی گشتی و بانکی دەریای رەش دەسەپێنین\".", "summary": "حکومەتی ئوسترالیا سزای بەسەر رووسیادا سەپاند و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، سزاکان دەستبەجێ دەچنە واری جێبەجێکردنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/230220222", "category": "world", "summary_length": 123, "article_length": 941, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 436}, {"article": "بەگوێرەی میدیای سکۆتلەندی، کوڕەکە ناوی کاروان مزوورییە، هەستاوە بە هەڕەشەکردن لە کچی ئەفسەرێکی سەربازی و داوای لێکردووە ٥٠ هەزار دۆلاری بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی رووتی کچەکە لە ئینتەرنێت لاببات. کچەکە پێشتر خۆشەویستی کوڕەکە بووە، دوای تێکچوونی پەیوەندییەکەیان، گەڕاوەتەوە عێراق کە باسنەکراوە خەڵکی کام شارە. دادگەی شاری دەندی بە تاوانی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن، بڕیاریدا ٤٧ مانگ کوڕەکە زیندانی بکرێت. هەروەها بە گوێرەی بڕیاری دادگە، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ کاروان مزوریی نابێت بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە کچەکەوە بکات یان لێی نزیک بێتەوە. لۆرنا درومۆند، دادوەری دادگەکە بڕیاریدا دوای ئازادکردنیشی، تاوانبارەکە بۆ ماوەی ١٢ مانگ لە ژێر چاودێریی پۆلیسدا بمێنێتەوە \"بۆ ئەوەی زیان بە خەڵک نەگەیێنێت. \" شایەتحاڵەکان بە دادگەی شاری دەندییان گوت، کاروان مزووری ئامانجی ئەوە بووە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی رووتی کچە تەمەن ٢٣ ساڵەکەوە، کچەکە و خێزانەکەشی تووشی \"ئابڕووچوون و شەرمەزاربوون\" بکات. دادوەر درومۆند گوتی، روونە کە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بووەتە هۆی ئازارێکی \"یەکجار گەورە\" بە کچەکە و خێزانەکەشی، هەروەها بەهۆی کولتوور و ئایینی ناوچەی ژیانیشیان، دۆخەکە بۆ ئەوان سەختتر بووە. بەگوێرەی میدیای سکۆتلەندی، ژنە دادوەرەکە بە تاوانبارەکەی گوتووە، \"تۆ بەرپرسیارانە مامەڵەت نەکردووە و هیچ پەشیمانیشت پیشان نەداوە. ئەمانە سەرپێچیی گەورەن و کاریگەریی خراپیان لەسەر کچەکە و تەواوی خێزانەکەی جێهشتووە. پاڵنەری ئەو تاوانەت تێربوونی سێکسیی نەبووە، بەڵکو شەرمەزارکردن و ئابڕووبردن و تۆڵەسەندنەوە بووە. روونە کە کچەکە و خێزانەکەی، بەهۆی رەفتارەکانت، ئازاری زۆریان چەشتووە. \" هەروەها بەگوێرەی میدیای سکۆتلەندی، ژنە داوەرەکە بە تاوانبارەکەشی گوتووە، \"کچەکە دەڵێت، کاریگەریی تاوانەکەت زۆر گەورە بووە لە سەر ژیانی. تۆ لە نێو خەڵکدا ئەوت شکاندووە و ئابڕووت بردووە. ترس و شەرمەکەی هێشتاش بەردەوامە. روونیشە کە بەهۆی کولتووری دەوروبەرییەوە، ئازارەکەی گەورەتر بووە. \" کاروان مزووری بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک ڤیدیۆی ئەو کچە خوێندکارەی لە فەیسبووک و شوێنەکانی دیکەی ئینتەرنێت بڵاوکردبووەوە. دواتر تاوانبارەکە دەستیکردووە بە راکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ ڤیدیۆکان و هەڕەشەی لە باوکی کچەکە کردووە کە پێویستە ٥٠ هەزار دۆلاری بۆ بنێرێت تاوەکو دەست لە کارە قێزەونەکەی هەڵبگرێت و وێنە و ڤیدیۆی دیکەی کچەکەی لێ بڵاونەکاتەوە. لۆرا ئەپۆستالۆڤا، لێکۆڵەر لە دادگەی دەندی، بە دادگەکەی گوت: \"کچەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و خوێندکارە. تۆمەتبار گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچەکەی لە کاتی سەرشۆردن تۆمارکردووە. وێنە و ڤیدیۆی کچەکە بە رووتی لە نێو سەرشۆرەکەدا، بۆ هاوڕێ و خێزانەکەی نێردراون. دەموچاوی بە روونی دیار بووە. ڤیدیۆکە پیشانیدەدات کە کچەکە کاری سێکسی دەکات. کچەکە خۆی نەیناردوونی. \" تۆمەتبار تاکە کەس بوو بتوانێت بچێتە نێو هەژماری فەیسبووکی کچەکە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا ژمارەیەک هاوڕێ و ئەندامی خێزانی کچەکە رایانگەیاند، \"وێنە و ڤیدیۆکانیان بۆ نێردراون. \" ئەو لێکۆڵەرە هەروەها دەشڵێت: \"کچەکە پێیوایە کە تۆمەتبارەکە بەرپرسیار بووە لەو کارە. بۆ ماوەی ١٣ مانگ، وێنە و ڤیدیۆی رووتی کچەکە لە ئینتەرنێت و چەندین هەژمار مانەوە. شاهیدێک پێیوایە تۆمەتبارەکە وەکو تۆڵەسەندنەوەیەک وێنە و ڤیدیۆکانی دژی خێزانی کچەکە بڵاوکردوونەتەوە. بڵاوکردنەوەکە بەردەوام بوو تاوەکو ئەو کاتە لە ٥ ـی شوباتی ٢٠٢١ دەستگیرکرا. کاتێک کە کامێراکە وێنەکە نزیکدەکاتەوە، رووخساری سکاڵاکارەکە دیاردەکەوێت. \" شاهێدەکان بە دادگەکەیان گوتووە کە لە هەندێک لە وێنە رووتەکانی کچەکەدا، کاروان مزووری بە ئیمۆجی و نووسین، شوێنە هەستیارەکانی کچەکەی داپۆشیوە. تاوانبارەکە دانی بەوەدا نا کە بەبێ رەزامەندیی کچەکە، وێنە و ڤیدیۆی کچەکەی بڵاوکردوونەتەوە. هەروەها دانی بەوەدا نا کە لە ماوەی نێوان ساڵی ٢٠١٩ و شوباتی ٢٠٢١ بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکە، وێنەی ماڵی کچەکە و وردەکاریی تایبەتی، هەڕەشەی لە کچەکە کردووە و هەراسانیکردووە. جگە لە ئابڕووبردن، تاوانێکی دیکەش لە سەر کاروان مزووری ساخبووەتەوە، کە ئەویش بریتییە لە چاوسوورکردنەوە لە باوکی کچەکە بۆ ئەوەی پارەی بۆ بنێرێت. دەستەی دادگەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە تاوانبار هەڕەشەی لە باوکی قوربانییەکە کردووە بەوەی کە ئەگەر لە عێراقەوە پارەی بۆ نەنێرێت، ئەوا وێنەی زیاتری رووتی کچەکەی بڵاودەکاتەوە. هەروەها تاوانێکی دیکەی پارەسەندن بە زۆر لەسەر کاروان مزووری ساخبووەتەوە. تاوانبار لە شوێنی کارەکەی هەڕەشەی لە پیاوێکی دیکە کردووە کە ئەگەر ٨ هەزار پاوەندی پێنەدات، ئەوا وێنەی ساختەی سێکسیی ئەندامانی خێزانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.", "summary": "لە شاری دەندی سکۆتلەندا، کوڕێکی کورد بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی رووتی کچی جەنەڕاڵێکی عێراقی، بە نزیکەی چوار ساڵ بەندکردن سزادرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150220228", "category": "world", "summary_length": 134, "article_length": 4015, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 1859}, {"article": "گرتەی ڤیدیۆیی چەکدارانی تاڵیبان بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێن، لە نێو جەرگەی پەنجشیردا ئاڵایان هەڵداوە. بزووتنەوە چەکدارییەکە دەڵێت، ئێرەش دامەزراوەیەکە لە شاری بازارەکی ناوەندی ویلایەتەکە؛ چەکدارانی تاڵیبان ئاهەنگی سەرکەوتنی تێدا دەگێڕن. زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتبێژی تاڵیبان دەڵێت \"ویلایەتی پەنجشیر کە دوایین هێلانەی دووژمنی هەڵاتوو بوو، ئەمڕۆ و شەوی رابردوو پاککرایەوە و ئێستا هەموو هێزەکانی ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان لەوێ ئامادەن. دەبێت ئاسایش و ئارامیی بۆ وڵات بگەڕێتەوە. \" گوتبێژی تاڵیبان دەشڵێت \"هەر کەسێک لە هەر شوێنێکی وڵات ئاژاوەگێڕی بکات و هەوڵ بۆ شێواندنی بواری ئەمنیی ئەفغانستان بدات، ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان رووبەڕووی دەبێتەوە. هەموو بەرپرسانی سەربازیی پەنجشیر خەڵکی ویلایەتەکە دەبن. لە ئەمڕۆوە هەموو ماددەیەکی خۆراکی بۆ ئەوێ دەچێت، کارەبا و ئینتەرنێت و تەلەفۆنی بۆ دەگەڕێتەوە\". لای بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی شەڕی پەنجشیر کۆتایی نەهاتووە. عەلی مەیسەم نەزەری، گوتەبێژی بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی لە هەژماری خۆی لە تویتەر رەتیدەکاتەوە پەنجشیر بەتەواوی کەوتبێتە دەست تاڵیبان و دەڵێت \"بانگەشەی تاڵیبان بۆ داگیرکردنی پەنجشیر راست نییە؛ هێزەکانی بەرەی بەرخۆدان لە هەموو پێگەیەکی ستراتیژیی سەرتاسەریی ناوچەکە بۆ بەردەوامبوون لە شەڕەکە ئامادەن. \" نەزەری ئاماژە بەوەدەدات کە لە چەندین بەرەوە شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و دڵنیاییش دەداتە چەکدار و لایەنگرانیان کە شەڕ ناوەستێنن. تاڵیبانیش دەڵێت، ناچاربوون هێرشبکەنە سەر ئەو ناوچە ستراتیژیەی باکووری ئەفغانستان، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەو ناوچەیە رەتیانکردووەتەوە بە گفتوگۆ ناوچەکەیان رادەستبکەن. پەنجشیر ناوچەیەکی شاخاویی سەختە، دەکەوێتە باکووری ئەفغانستان، لە هەشتاکاندا چەکدارانی گرووپێکی چەکداری بەسەرکردایەتی ئەحمەد شا مەسعود شەڕی یەکێتی سۆڤیەتیان کرد و نەیانهێشت ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵبکرێت، لە نەوەتەکانیشدا ئەو چەکدارانە لەژێر ناوی \"بەرەی بەرگریی نیشتمانی\" شەڕی تاڵیبانیان کرد و ناوچەکەیان لەژێر دەستی خۆیان هێشتەوە.", "summary": "بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێت، ویلایەتی پەنجشیریان بەتەواوی لەدەست بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی دەرهێناوە. گوتەبێژی بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی رەتیدەکاتەوە پەنجشیر بەتەواوی کەوتبێتە دەست تاڵیبان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060920211", "category": "world", "summary_length": 184, "article_length": 1769, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 809}, {"article": "بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکە، ٥٣ سیناتۆر لە بەرژەوەندی و ٤٧ سیناتۆر لە دژی دۆناڵد ترەمپ دەنگیاندا و ترەمپ هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساخنەبووەوە کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە خرابوونە پاڵی. دیموکراتەکان دەڵێن، ئەمە پاکبوونەوە نییە، بەڵکو پەردەپۆشکردنە و کۆمارییەکان بۆ ترەمپیان کردووە. چەک شوومەر، گەورە سیناتۆری دیموکراتەکان رایگەیاند، \"بڕوام بەوەیە کە خەڵکی ئەمریکا ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت ئەمە گەورەترین پەردەپۆشکردنە لە مێژووی گەلەکەی ئێمەدا کرابێت. بڕوام وایە گەلی ئەمریکا دەزانێت کێ لەسەر رێگەی راست وەستابوو، کێ لە راستییەکان دەترسا و کێیش شتەکانی پەردەپۆشکرد\". ئەو فایلە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩ ـدا لەلایەن نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کە هاوکات سەر بە دیموکراتەکانە لە دژی دۆناڵد ترەمپ کرایەوە. دیموکراتەکان هەموو هەوڵێکیان دا تاوەکو بیسەلمێنن ترەمپ تۆمەتبارە، بەڵام نەیانتوانی ئەو تۆمەتانە لە ئەنجوومەنی پیران بسەلمێنن، بۆیە ئەو ئەنجامەی ئێستا بەدڵی ئەوان نییە. ریچارد بلەمێنتاڵ، سیناتۆری دیموکراتەکان دەڵێت، \"دەنگدانەکە بە مانای پاکبوونەوە نایەت، ئەمە بەخشینێکی راستەقینە نییە. سەرکەوتن نییە، چونکە بەداخەوە سەرۆک رێگەی نەدا بەڵگەکان پێشکەش بکرێن و هاوکارە کۆمارییەکانیشم بەشداربوون لەمەدا و شتەکانیان پەردەپۆشکرد، بۆیە لەم روانگەیەوە ئەمڕۆ رۆژێکی ناخۆش و شەرمەزارییە\". دەستپێکردنی ئەم شەڕە لەگەڵ سەرۆکێکی وەک دۆناڵد ترەمپ بۆ دیموکراتەکان کارێکی ئاسان نەبوو، تەنانەت خۆشیان بەباشی هەستیان بە قورسیی ئەم شەڕە کردبوو، بەڵام هیچ نەبێت ئێستا دڵیان بەوە خۆشە کە وێنەی ترەمپیان بە رووشێنراوی خستووەتە نێو مێژووی سەرۆکەکانی ئەمریکا. چەک شوومەر، گەورە سیناتۆری دیموکراتەکان ئاماژە بەوە دەکات، \"ئێمە هەموومان دەمانزانی ئەمە شەڕێکی قورسە. کەس خەیاڵی ئەوەی نەدەکرد کە سەرۆک تاوانبار دەکرێت، بەڵام ئێمە ئەم شەڕەمان بۆ راستی کرد. لێپێچینەوەیەکی کۆدەنگی بەڕێوەچوو کە هەرگیز لە مێژوودا ناسڕدرێتەوە، هەرگیز\". لەنێو کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی پیراندا بە تەنیا سیناتۆرێکی کۆماری لە دژی ترەمپ دەنگی دا، ئەویش میت رۆمنی بوو. رۆمنی رایگەیاند، سوێندم خواردووە تەواو دادپەروەربم، بۆیە دەنگ بۆ سەندنەوەی متمانە لە ترەمپ دەدەم.", "summary": "لەدوای چەندین مانگ لێپێچینەوە و دواتریش دادگاییکردن، رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا فایلی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، ٤٥ ـەمین سەرۆکی ئەمریکای داخست و کۆتایی بەو بابەتە هێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060220204", "category": "world", "summary_length": 184, "article_length": 1922, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 874}, {"article": "بەگوێرەی تیمەکانی فریاگوزاریی، ئێستا تەنیا نزیکەی مەتر و نیوێکیان ماوە بۆ ئەوەی بگەنە رەیان. دایکی رەیانیش دەڵێت، \"تەنانەت بە قەد چاوتروکانێکیش خەو نەکەوتووەتە چاوم\". بەهۆی ناجێگیریی خاکەکەوە، تیمەکان لە ترسی داڕمانی خاک بەسەر رەیاندا، زۆر بە وریاییەوە کارەکەیان ئەنجامدەدەن و ئێستا کارکردن بە ئامێری قورسی وەکو بلدۆزەر و شۆفڵ راگیراوە و بە پاچ و خاکەناس ئەو مەتر و نیوەی ماوە هەڵدەکەنن. ئەوەی زیاتر مەترسیی دروستکردووە ئەوەیە کە فراوانیی دەمی بیرەکە تەنیا ٣٠ سانتیمەترە و ئەو شوێنەی رەیان گیری تێدا خواردووە تەنیا ٢٠ سانتیمەترە، ئەمەش وایکردووە هەر هەڵەیەکی بچووک ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی رەیان. رۆژی شەممە، کەسێکی بەرپرس لە پڕۆسەی هەڵکەندنەکەدا رایگەیاند، کامێرایەکیان ناردووەتە بنی بیرەکە لەو شوێنەی رەیانی تێدایە و بینیویانە رەیان لەسەر لایەکی کەوتووە. بەڵام عیماد فەهمی، خۆبەخش لە مانگی سوور چووبووە نێو بیرەکە رایگەیاند: \"توانیم قسە لەگەڵ منداڵەکە بکەم و لێم پرسی تاوەکو بزانم گوێی لێمە. وەڵامی دایەوە. خولەکێک چاوەڕێم کرد و دواتر بینیم دەستی بە بەکارهێنانی ئۆکسجینەکە کردەوە. \" هاوکات، ئەمڕۆ تیمەکانی فریاکەوتن رووبەڕووی ئاڵنگاری بوونەوە، ئەوەش کاتێک بەردێکی گەورە کەوتە بەردەمیان و دەبوو لایبدەن. رۆژی سێشەممە ١ - ٢ - ٢٠٢٢ لە گوندێکی ویلایەتی شفشاونی باکووری مەغریب، رەیانی پێنج ساڵان کەوتە نێو ئەو بیرەی لە نزیک ماڵەکایانەوەیە. باوکی رەیان دەڵێت، ویستوویەتی بیرەکە نۆژەن بکاتەوە و رەیانی لەگەڵدا بووە؛ دەڵێت \"تەنیا یەک چرکە چاوم لەسەری نەما و رەیان دیار نەما\". دواتر زانیویانە کەوتووەتە نێو بیرەکەوە. دایکی رەیان کە بە تاسەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژە لەگەڵ باوکی رەیان نزیک بیرەکەیان جێنەهێشتووە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: \"هەموومان بەدوایدا گەڕاین، دواتر زانیمان کەوتووەتە نێو بیرەکە. هێشتا هیوام هەیە بە زیندوویی رەیان بهێندرێتە دەرەوە\". بەگوێرەی بەرپرسانی مەغریب، تیمەکانی رزگارکردن تەنانەت بۆ یەک کاژێریش لە کارکردن نەوەستاون و بە شەو و رۆژ کار لە هەڵکەندنی دەوروبەری بیرەکەدا دەکەن. چارەنووسی رەیان وایکردووە، بەرپرسانی بەغریب بە قەدەر \"شاخێک\" زەوی هەڵبکەنن. لەو کاتەوەی رەیان کەوتووەتە نێو بیرەکەوە، بەردوام قەرەباڵخییەکی زۆر لە شوێنەکە بەدیدەکرێت و خەڵکی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی رزگارکردنی رەیان دەکەن. ئەمەش وایکردووە تیمەکانی رزگارکرن پەرژینێک بە دەوری شوێنی هەڵکەندندا دابنێن و رێگە نەدەن جگە لە کەسانی تایبەتمەند و زەویناس کەس لە شوێنەکە نزیک ببێتەوە. چیرۆکی رەیان رووداوێکی تراژیدیا دێنێتەوە یاد؛ ئەویش کاتێک لە ساڵی ٢٠١٩ دا بوو لە ئیسپانیا منداڵێکی تەمەن ٢ ساڵان کەوتە نێو بیرێکی بەجێهێڵدرا و کە قووڵاییەکەی ٧٠ مەتر دەبوو و دەمی بیرەکەش تەنیا ٢٥ سانتیمەتر بوو. تیمەکانی فریاکەوتن لە دوای ١٣ رۆژ لە هەوڵی بەردەوامیان، دواجار منداڵەکەیان بە مردوویی لە بنی بیرەکە دەرهێنا.", "summary": "هەوڵی رزگارکردنی رەیان لە رۆژی پێنجەمیدایە و تیمەکانی فریاگوزاری لە قۆناخی کۆتایی رزگارکردنی کوڕە پێنج ساڵانەکەدان و تاوەکو ئێستا ٣٢ مەتریان بەشێوەیەکی ستوونی هەڵکەندووە و دەستیان کردووە بە هەڵکەندن بەشێوەی ئاسۆیی بەرەو ئەو خاڵەی رەیانی تێدایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050220227", "category": "world", "summary_length": 244, "article_length": 2509, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 1154}, {"article": "هیوای گفتوگۆ و وەستاندنی شەڕ سێ هەفتەیە سوپای رووسیا دەستی بە هێرشی سەر ئۆکراینا کردووە، هەندێک ناوچەی گرتووە و خەریکی هێرش و پێشڕەویشە لە بەشێکی ناوچەکانی دیکە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەرەڕای شەڕ، بەڵام هێشتا گەشبینە کە \"گفتوگۆکان لەگەڵ رووسیا بیانگەیێنێتە ئەنجامێک و شەڕ بوەستێت. \" زێلێنسکی رووی رەخنەی لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی ناتۆیە و دەڵێ: \"دەبێت ئەوە بزانین دەرگەی ناتۆ بە رووماندا کراوە نییە. \" ئەو لەبارەی گفتوگۆکانیش لەگەڵ رووسیا رایگەیاند: \" داواکانی رووسیا لە گفتوگۆدا ئێستا زیاتر لە جاران راستەقینەترن. \" هەردوولاش بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە. سەرۆکی ئۆکراینا هەر لەبارەی دانوستاندنەکان لەگەڵ رووسیا رایگەیاند، \"هێشتا هەوڵ و ئارامیش پێویستە لەو گفتوگۆیانە، شەڕ بە رێککەوتنێک کۆتایی دێت. \" چڕبوونەوەی دانوستاندنەکانی هەردوولا لەکاتێکدان کە خەڵكێکی زۆر ئۆکراینایان جێهێشتووە، لەوەتەی جەنگی دووەمی جیهان لە ئەوروپا هاوشێوەی نەبووە و زیاتر لە سێ ملیۆن کەس دەربەدەربوون و پەنایان بۆ وڵاتانی دیکە بردووە. بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆنگرێسی ئەمریکا قسە لەبارەی جەنگی وڵاتەکەیەوە بکات، سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا و هەموو ئەوانەی کرد کە خۆی وەکو \"دۆستی ئۆکراینا\" ناوی بردن، ئەمریکا پاکێجێکی هاوکاریی نوێی بۆ ئۆکراینا داناوە، کە بڕەکەی ١٣.٦ ملیار دۆلاری ئەمریکیییە، بەڵام زێلێنسکی داوای چەکی زیاتر و سزای قورستر بۆ سەر رووسیا دەکات و جارێکی دیکەش بانگەوازی کرد کە ئاسمانی ئۆکراینا بەسەر مووشەک و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیادا دابخرێن. ئەو دەڵێت، رۆژی سێشەممە هێزەکانی رووسیا پەکیان کەوتووە بۆ پێشڕەوی لەنێو خاکی ئۆکراینا، بەڵام بەردەوامن لە تۆپبارانی چڕی سەر شارەکان. لە چەند رۆژی رابردوودا لە رێگەی ٩ رێڕەوی مرۆیی نزیکەی ٢٩ هەزار کەس لە ناوچەکانی شەڕەوە هەڵاتن، بەڵام وەکو زێلێنسکی دەڵێ رووسیا رێگە نادات هاوکاری بگاتە ماریۆپۆڵی گەمارۆدراو. تۆپبارانی چڕ و ١٥ کیلۆمەتر دووریی لە ناوەندی کیێڤ رووسیا بەپێی زانیاریی خەڵک لە ناوچەکانی شەڕەوە دەستی بە تۆپبارانێکی چڕی چەند ناوچەیەک کردووە و وا دەردەکەوێت بە سیستماتیک بیکات، تاوەکو دێت کیلۆمەترەکانی نزیک بوونەوە لە سەنتەری کیێڤ کەمتر دەبنەوە، لە بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سێشەممەدا چەند ئەپارتمانێک و وێستگەیەکی شەمەندەفەر زیانیان بەرکەوت، بە هەمان شێوە زیانەکان لە شارەکانی دیکەشەوە زیاتر بوون، بەپێی گوتەی فەرماندە سەربازییەکانی ئۆکراینا لانی کەم چوار ئەپارتمان تۆپباران کراون و دەیان سڤیل بوونەتە قوربانی. بەپێی هەندێک دیمەنی سەتەلایتی و وێنەی درۆنی، سوپای ئۆکراینا لە نزیک فڕۆکەخانەی خێرسۆن لانی کەم سێ هێلیکۆپتەری جەنگیی سوپای رووسیای تێکشکاندووە، خیرسۆن شارێکی ستراتیژییە لە باشووری ئۆکراینا و پێگەیەکی گرنگی هەیە و بەسەر ماریۆپۆڵ و کیێڤدا دەڕوانێت. بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، \"زانیارییان هەیە رووسیا بە چەکی دوورمەودا ناوچەی سڤیلنشین تۆپباران دەکات لەنێو کیێڤدا، بەڵام لەسەر زەویدا هێزەکانی پێشڕەوییان سستە یان هەر نییە، بەپێی گوتەی ئەو بەرپرسە رووسیا هێشتا ١٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی کیێڤەوە دوورە. \" ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە \"ئەمریکا ئاماژەی بینیوە کە رووسیا لەو باوەڕەدابێ هێزی زیاتر و پشتیوانیی زیاتری لەوە پێویست بێت ئێستا لە ئۆکراینا هەیەتی، ئێستا خەریکی تاوتوێی ئەوەیە سەرچاوەی دیکەی هێز بێنێتە نێو ئۆکراینا. \" پێش گفتوگۆکانی رۆژی سێشەممە لەنێوان هەردوولادا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، \"گوشار دەکەین و هەمان داوامان هەیە، پێویستە ئۆکراینا واز لە هەوڵی چوونە نێو ناتۆ بهێنێت، وڵاتێکی سەربەخۆ بێت و چەکیشی لێ دابماڵرێت. \" ئاماژە و کەشێکی رێککەوتن هەیە لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا، زێلێنسکی لە قسەکانیدا بۆ سەرکردەکانی ئەوروپا، کە لە لەندەن کۆبوونەوە ئەو ئاماژەیەی دەرخست و دەڵێت، \"هەستمان بەوە کردووە ناتۆ مەبەستی نییە ئۆکراینا قبووڵ بکات و بیکاتە ئەندام لەو هاوپەیمانێتییە. \" سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، \"چەندین ساڵە گوێمان لە کراوەیی دەرگەکان دەبێت، بەڵام گوێشمان لەوە بووە ناتوانین لەو دەرگایانەوە بچینە ژوورەوە، ئەوە راستییە و بە سادەیی دەبێت وەکو خۆی قبووڵی بکەین. \" ٧٠٠ کوژراوی سڤیل و کوژرانی دوو رۆژنامەڤان بەپێی ئاماری فەرمیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێ هەفتەی شەڕی ئۆکراینا و رووسیا نزیکەی ٧٠٠ سڤیل کوژراون، بەڵام پێدەچێت زیانەکان لەوەش زیاتر بن، دوایینیشیان کوژرانی دوو رۆژنامەڤانی سەر بە فۆکس نیوزی ئەمریکی بوو، ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەوانی دەگواستەوە لە دەوروبەری کیێڤ مووشەکێکی بەرکەوت و هەردووکیان کوژران، فۆکس نیوز ناسنامەی کوژراوەکانی ئاشکرا کردن و رایگەیاند \"پیێر زاکریزڤسکی و رۆژنامەڤانی ئۆکراینی ئۆلیکساندرا ساشا کوڤشیانۆڤا کە رێنیشاندەری تیمەکەی فۆکس نیوز بوو کوژراون.'' لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی دەربازکردن و هاوکاریکردنی خەڵکی سڤیل بەردەوامە، خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند هەوڵدەدەن بە ٧٠ پاسەوە خەڵک شارۆچکەی سومی باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەوە دەرباز بکەن بۆ سنووری رووسیا. شەپۆلی ئاوارەبوونی خەڵک لە شاری ماریۆپۆڵی گەمارۆدراو گەیشتە بەرزترین ئاست لەو شارەی باشووری وڵاتەکە، کە ٤٣٠ هەزار دانیشتووی هەبوو، هەفتەیەکە ماریۆپۆڵ لەژێر گەمارۆدایە و بە گوتەی بەرپرسانی ئۆکراینی ٢٣٠٠ کەس لەو شارە کوژراون، خەڵک نان و ئاو نییە بیخۆن، دەرمانیش دەستناکەوێت و تەرمی قوربانییانی شەڕیش لە گۆڕی بە کۆمەڵدا دەنێژرێن. \" کیریلۆ تیمۆشینکۆ، یەکێک لەو کەسانەی خۆبەخشانە هاوکاریی خەڵک دەکات لەو شارە دەڵێ، \" ٢٠ هەزار کەس ماریۆپۆڵیان بەجێهێشتووە، رۆژی سێشەممە چوار هەزار کەس بە ئۆتۆمبێل و پاس براونەتە کۆریدۆری سەلامەت و گوازراونەتەوە بۆ شاری زاپۆرۆژیا، رۆژێک پێش دەربازبوونی ئەو خەڵكە، سوپای رووسیا گەورەترین نەخۆشخانەی لە ماریۆپۆڵ کۆنترۆڵ کرد، پاڤلۆ کریلینکۆ، یەکێک لە بەرپرسانی خۆجێیی ناوچەکە ئەوەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند \"سوپای رووسیا بەهێز ٤٠٠ کەسی لە ماڵەکانی نزیکی ئەو ناوچەیە بردووەتە ئەو نەخۆشخانەیە و ئەو سڤیلانە و نزیکەی ١٠٠ کارمەند و پزیشکی وەکو قەڵخانی مرۆیی بەکارهێناوە و رێگە نادات ناوچەکە بەجێبێڵن. \" بەپێی گوتەی بەرپرسەکەی ئۆکراینا، تۆپباران پێشتر نەخۆشخانەکەی لەکار خستبوو، \"بەڵام تیمە پزیشکییەکان بەردەوام بوون لە چارەسەرکردنی خەڵک و برینداران.'' پزیشکانی نەخۆشخانەکانی ماریۆپۆڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بانگەواز لە وڵاتانی جیهان دەکەن کە کارەسات لەو شارە روودەدات، دەڵێن، \"نامانەوێت ببینە پاڵەوان و شایەتی ئەو کەسانەی لێرە شەهید دەبن. \" هاوکات سوپاسالاری ئۆکراینا رایگەیاند، \"سوپای رووسیا لە ئێوارەی سێشەممەوە دەستی بە هێرشێکی فراوان کردووە لەو شارە ستراتیجییە، کە بەندەریشی هەیە. \" چەند رۆژێکە شەڕ لە دەوروبەری کیێڤ چڕ بووەتەوە، بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگیش هەیە لەنێو شارەکەدا، لەبەرئەوەش ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ ٣٥ کاژێر قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند لەو شارە و تاوەکو بەرەبەیانی پێنجشەممە لە کیێڤ قەدەخەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت. \" تۆپبارانەکانی سێشەممە ناوچەی سڤیاتۆشینسکی لە رۆژئاوای کیێڤ گرتەوە، کە لەنزیک ئیرپین هەڵکەوتووە و تووندوترین شەڕیش لەو ناوچانە بەردەوامە. کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە لەو ناوچەیە بە چاوی پڕ گریانەوە دەڵێت، \"هەموو رۆژ دەبێت ئاگرێک یان دووانی هاوشێوە بکوژێنینەوە. \" ئەو کارمەندە کە خۆی وەکو ئەندریێ ناساندووە ئاماژە بەوە دەکات، \"خەڵک دەمرن، لەوەش خراپتر ئەوەیە منداڵ دەکوژرێن، ئەوان نەژیاون و چەند ساڵێکە تەمەنیان و ئەو دۆخە دەبینن. \" بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هەروەها لە تویتەر وێنەیەکی ئەو وێستگەیەی شەمەندەفەریان بڵاوکردەوە، کە بەهۆی تۆپباران پەکیکەوتووە و پێشتر خەڵک وەکو پەناگە بەکاریان دەهێنا لە ترسی هێرش و تۆپبارانەکان. لە شەوی سێشەممەشدا هێزەکانی ئۆکراینا هێرشێکی فراوانی رووسیایان لە خارکیڤ دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینا تێکشکاند، رووسیا لە پێگەکانی خۆی لە ناوچەی پیاتیخاتکیەوە هێرشی کرد، کە ١٥ کیلۆمەتر لە باکووری خارکیڤەوە هەڵکەوتووە، بەپێی گوتەی ئۆلی سینۆهوبۆڤ، بەرپرسی خۆجێیی ناوچەکە هێرشەکە تێکشکێندراوە و رووسیا نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات، تێشکاندنی هێرشەکەش بە \"شکستی شەرمەزاری\" بۆ رووسیا ناودەبات.", "summary": "رووسیا دەستی کردەوە بە بۆردوومانی چڕی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، هێرشێکی فراوانیشی دەستپێکردووە بۆ سەر شاری ماریۆپۆڵی بەندەری لە ئۆکراینا، سوپای رووسیا پێشڕەوی دەکات و زیانە گیانییەکانیش روویان لە زیادبوونە، سەرۆکی ئۆکرایناش ئەمڕۆ لە کۆنگرێسی ئەمریکا گوتارێک پێشکێش دەکات و داوای هاوکاریی زیاتر دەکات بۆ خۆڕاگری و بەرگریی بەرامبەر رووسیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/160320225", "category": "world", "summary_length": 336, "article_length": 7049, "summary_token_count": 153, "article_token_count": 3316}, {"article": "ئەمڕۆ هەینی، ١٨ - ٣ - ٢٠٢٢، چینگ قو پینگ، کۆمسیاری کاروباری ئاسایش سەر بە وەزارەتی دەرەوەی چین لەگەڵ ئاندرێ دینیسۆ، باڵیۆزی رووسیا لە پەکین کۆبووەتەوە و هەردوولا بیروبۆچوونەکانیان لەبارەی پێکەوەکارکردن لەبواری ئاسایش و بەرپەرچدانەوەی \"تیرۆر\" ئاڵوگۆڕ کردووە. گفتوگۆکانی چین و رووسیا نیگەرانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە؛ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن هەست بە نیگەرانی گەورە لە نیازی چین دەکات کە دەیەوێت بەشێوەیەکی راستەوخۆ هاوکاری سەربازی پێشکێش بە رووسیا بکات\". هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ شی ژینپینگ - ی هاوتا چنییەکەی بکات. کۆشکی سپیش دەڵێت بۆ دڵنیابوونە لە هەڵوێستی چین بەرامبەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا. رۆژی پێنجشەممە ١٧ - ٣ - ٢٠٢٢ جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەوە هەلێکە بۆ جۆ بایدن بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن لەبارەی هەڵوێستی شی ژینبینگ بکات. لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە ٢٤ - ٢ - ٢٠٢٢، حکومەتی چین رەتیکردەوە هێرشەکە بە \"داگیرکاری\" وەسف بکات، هاوکات رەوایەتی دایە نیگەرانییەکانی رووسیا و گوتی نیگەرانی مۆسکۆ لەئاست هەڕەشە ئەمنییەکانی سەر سنوورەکانی رەوان و دەبێت کار بکرێت بۆ رەواندنەوەیان. لەکاتێكدا ئەمریکا وەک رایگەیاندووە \"نایەوێت بچێتە نێو رووبەڕووبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا\"، پێشکێشکردنی هاوکاری سەربازی بەو وڵاتە لەلایەن چینەوە، وا لە ئەمریکا و چین دەکات رووبەڕووی یەکدی ببنەوە.", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە پەکین کۆبووەتەوە و هەردوولاش سەبارەت بە \"پێکەوەکارکردن\"ی ئەمنی بیروبۆچوونەکانیان گۆڕیوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/180320224", "category": "world", "summary_length": 180, "article_length": 1340, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 605}, {"article": "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکدا زانیاری و بەڵگەی لەبارەی کوالێتی هەوا لە ١١٧ وڵات و زیاتر لە شەش هەزار شار بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ٩٩ % ی دانیشتووانی جیهان لە هەلومەرجی کەشوهەوایەکدا دەژین، کە لە خوار ستانداردی کوالێتی هەوای رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوەیە و هەواکە مەترسییە بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ. باس لەوەش دەکات، لە تەواوی ئەو وڵات و شارانەی بەدواداچوونیان بۆ کراوە، هەواکەیان ئەو پارچە بچووکە ماددانەی تێدایە، کە زیان بە جەستە دەگەیێنن لەگەڵ دی ئۆکسیدی نایترۆجین، ئەوانەش زۆرتر لەو وڵاتانەدایە کە داهاتیان مامناوەند و کەمە. راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، \"رێژەکانی PM ٢ , ٥ و PM ١٠ کە بڕی ماددەی زیانبەخش لە هەوادا دەپێون، لە ماوەی ١١ ساڵی رابردوودا لە نزیکەی لە دوو هەزار شاردا شەش هێندە زیادیان کردووە. \" ئەو پارچە ماددانە لە رێگەی سیستمی هەناسەدانەوە دەچنە سی و سوڕی خوێنەوە، دەبنە هۆی ئیفلیجی و نەخۆشی هەناسەدان. بەپێی رێنوێنی کوالێتی هەوای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، وڵاتان ئامۆژگاری دەکرێن '' بە چاودێریکردنی باشی هەوا سەرچاوەکانی پیسبوونی هەوا بناسێنن، هانی بەکارهێنانی وزەی دۆستی ژینگە بدەن لە چالاکییەکانی رۆژانەدا وەک لە میانی چێشتلێنان، ئامرازەکانی گەرمکردنەوە و رووناککردنەوەدا، لە شارەکاندا بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت کەمبکرێتەوە و پەرەبدەن بە بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتیی، گرتنەبەری سیاسەتیی دەستکەوتنی وزەی نوێ پەیڕەو بکەن، پیشەسازیی بەڕێوەبردنی پاشەڕۆی نێوخۆیی بەهێز بکەن و چالاکییەکانی بەفیڕۆدانی کشتوکاڵی کەمبکەنەوە. \"", "summary": "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، نزیکەی تەواوی دانیشتووانی جیهان هەوایەک هەڵدەمژن، کە بەمەترسی دادەنرێت بۆسەر تەندروستییان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050420226", "category": "world", "summary_length": 128, "article_length": 1391, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 624}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٨ ـی ئایاری ٢٠٢٢ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بەشداری لە کۆبوونەوەی ڤێرچواڵی وڵاتانی گرووپی حەوت کرد و تێیدا داوای لەو وڵاتانە کرد لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا بەردەوام بن و گوتی، ئەگەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوام بێت، مانگانە پێویستییان بە ٥ بۆ ٧ ملیار دۆلار دەبێت. زیلینسکی ئاماژەی بەوەش کرد کە پاکێجی نوێی سزاکانی رۆژئاوا زیاتر پڕۆسەی هەناردە و هاوردەی رووسیا سنووردار دەکەن. باس لەوەش دەکات، ئەو داهاتەی رووسیا لە بازرگانیکردنی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا دەستی دەکەوێت، لە جەنگی دژی ئۆکراینا خەرجی دەکات. لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، زیلینسکی پێشنیازی دروستکردنی رێکخراوێکی لە وڵاتانی هەناردەکاری دانەوێڵە کرد کە وەکو خۆی دەڵێت، رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دیموکراسی بگرێت، مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت و بتوانێت سەقامگیریی خۆراک فەراهەم بکات بۆ ئەوەی رووبەڕووی برسێتی لە جیهاندا ببنەوە. گوتیشی لە \"کاتی گونجاودا\" وردەکاریی لەبارەی پێشنیازەکە دەخەنەڕوو.", "summary": "سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە وڵاتانی گرووپی ٧ دەکات هاوکاریی بونیاتنانەوەی وڵاتەکەی بکەن، دەشڵێت، بۆ ئەوە پێویستییان بە ٦٠٠ ملیار دۆلارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/090520224", "category": "world", "summary_length": 132, "article_length": 880, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 403}, {"article": "گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، \"پشتگیری لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی تاوەکو ئێستا لەنێوانیان ماون چارەسەربکرێن\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نێد پرایس ئاماژەی بەوەدا، \"باوەڕمان وایە کە حکومەتێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵییدا بۆ سەقامگیریی ماوەدرێژی عێراق و تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش پێویستە. \" بڕیارە ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام لە ماوەکانی رابردوو بەهۆی کشانەوەی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردن گومان خرایە سەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە رووداوی راگەیاندبوو کە کشانەوەی لایەنێک کار ناکاتە سەر پرۆسەکە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، \"ئێمە پاڵپشتی لە هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی ئازاد، بێگەرد و رەوا دەکەین کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە عێراق لە دۆخێکی سەقامگیردا بەڕێوەبچن\". لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستانەوە، نێد پرایس بە رووداوی گوت، \"ئەوەی کە پەیوەندیی بە گفتوگۆکانی سووریاوە هەیە، ئێمە پاڵپشتیی لە گفتوگۆکانی نێوان کوردەکان دەکەین. بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەبێتە تەواوکەری هەوڵەکانمان بۆ سەقامگیرکردنی ئەو ناوچانەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە لە داعش رزگارکراون، هەروەها دەبنە تەواکەری هەوڵەکانمان بۆ پەرەپێدانی شەفافیەت لە حکومەتە خۆجێیەکاندا. \" دەقی پرسیار و وەڵامی پەیامنێری رووداو و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رۆژ زاڵە: دوو پرسیارم لەبارەی عێراق هەیە و دواتریش دوو پرسیارم لەبارەی سووریا دەبێت. ئەوەی کە پەیوەندی بە دیالۆگی ستراتیژیی عێراقەوە هەیە کە تێیدا باس لە دیمەنی سیاسی دەکرێت و پێموایە هەڵبژاردنیش بەشێکی سەرەکی دەبێت لەو دیمەنە، بەم دواییە موقتەدا سەدر رایگەیاند کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان یان حکومەتی داهاتوودا ناکات و ئەوەش وایکردووە کە هەندێک پرسیاری ئەوە بکەن کە ئایا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت یان نا. ئێوە هیچ کاردانەوەیەکتان بۆ ئەو بابەتە هەیە؟ پرسیاری دووەمی پەیوەندیدار بە عێراق بریتییە لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئایا ئەوە شتێکە ئێوە پێشبینی دەکەن لە دیالۆگی ستراتیژییدا باسی لێوە بکرێت و ئێوە هانی چارەسەری هەمیشەیی کێشەکانی نێوانیان دەدەن؟ نێد پرایس: بەشێوەیەکی گشتی، ئەوەی پەیوەندی بە دیالۆگی ستراتیژییەوە هەیە، بە روونی ئاماژەمان بەوە داوە کە ئێمە پاڵپشتی لە عێراقێکی سەقامگیر، خۆشگوزەران، دیموکراسی و یەکگرتوو دەکەین. رێککەوتنی ستراتیژییش وەک بناخەی ئەو پەیوەندییە دوو قۆڵییە دەمێنێتەوە و بەردەوامیش دەبین لە گفتوگۆکان لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان. ئێمە چاومان لەوەیە کە ئەم هەفتەیە میوانداری هاوبەشە عێراقییەکانمان بکەین و بەدڵنیاییەوە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانیش بەم زووانە لە کۆشکی سپی دەبێت. هەربۆیە پێشبینی دەکەم دوای دیالۆگەکە شتی زیاتر هەبێت لەبارەیەوە بیڵێین. لە هەمانکاتدا، ئەوەی کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانەوە هەیە، ئێمە پاڵپشتی لە هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی ئازاد، بێگەرد و رەوا دەکەین کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە عێراق لە دۆخێکی سەقامگیردا بەڕێوەبچن و داوای دادپەروەریش دەکەین بۆ ئەو تووندوتیژییەی بەرامبەر خۆپێشاندەران کراوە. لە گەڕی داهاتووی دیالۆگی ستراتیژییدا پێموایە ئەم پرسانە باسیان لێوە دەکرێت و ئێمەش چاومان لەوەیە کە بە شێوەیەکی گونجاو پاڵپشتی لە پرۆسە دیموکراسییەکەی عێراق بکەین و لەو چوارچێوەیەشدا ١٠ ملیۆن دۆلارمان بۆ کارەکانی یونامی تەرخانکردووە. ئەوەی کە پەیوەندی بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرەوە هەیە، بێگومان نامەوێت پێش دیالۆگی ستراتیژی بکەوم، بەڵام پشتگیری لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی تاوەکو ئێستا لەنێوانیان ماون چارەسەربکرێن. باوەڕمان وایە کە حکومەتێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵییدا بۆ سەقامگیریی ماوەدرێژی عێراق و تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش پێویستە. هەربۆیە پێم وایە لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر باس لەم بابەتانە دەکرێت. رۆژ زاڵە: لەبارەی سووریاوە، ئەمریکا پاڵپشتی لە گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی ئەوێ دەکرد، بەڵام ئێستا گفتوگۆکان راوەستاون، ئایا ئێوە هانی بەردەوامبوونیان دەدەن؟ هەروەها پرسیارێکی دیکە لەبارەی سووریا، ئایا ئێوە لەوێن تەنیا بۆ ئەوەی شەڕی داعش بکەن یانیش بۆ ئەوەش کە لەگەڵ ئیدارەی خۆجێی ئەو شوێنە بکەن بۆ ئەوەی پەرە بە سەقامگیری بدەن؟ بەم دواییانە داواکاریەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا زیادیانکردووە کە دەیانەوێت ئەمریکا دانە بە قەوارەی سیاسی ئەوێدا بنێن. بۆچی بۆ ئێوە هێندە زەحمەتە کە ئەو کارە بکەن؟ نێد پرایس: ئەوەی کە پەیوەندیی بە گفتوگۆکانی سووریاوە هەیە، ئێمە پاڵپشتیی لە گفتوگۆکانی نێوان کوردەکان دەکەین. بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەبێتە تەواوکەری هەوڵەکانمان بۆ سەقامگیرکردنی ئەو ناوچانەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە لە داعش رزگارکراون، هەروەها دەبنە تەواکەری هەوڵەکانمان بۆ پەرەپێدانی شەفافیەت لە حکومەتە خۆجێیەکاندا. ئەوەی کە پەیوەندیی بە رۆلی ئێمەوە هەیە، واتە رۆلی ئەندامانی سوپای ئەمریکا لە سووریا، هێزەکانمان لەوێن بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە درێژەکێشانی تێكشاندنی داعش، ئەوان بۆ هیچ هۆکارێکی دیکە لەوێ نین. ئێمە رێز و پێزانینمان هەیە بۆ قوربانیدانی هاوبەشەکانمان لە نێویشیاندا قوربانیدانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی هاوبەشمان بۆ ئازادکردنی ناوچەکان لە دەستی داعش. ئێمە نیازمان وایە لە سووریا بمێنیەوە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کە بەزاندنی داعش درێژە دەکێشێت. هەروەها ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە باکووری رۆژئاوای سووریا کاردەکەین بۆ ئەوەی بەرنامەی خۆمان بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە بەرەو پێش ببەین، بۆ ئەوەی پێداویستیە خۆجێییەکان دابین بکەین و دڵنیابینەوە کە داعش نەتوانێت کەموکوڕیەکانی کارگێڕیکردنی حکومەت، کەمی خزمەتگوزاریەکان و گوزەرانی خەڵکی خراپ بەکارناهێنێت. لە یەکێک لە هەنگاوە سەرەتاییەکانیدا، ئەم ئیدارەیە ٥٠ ملیۆن دۆلاری دابین کرد بۆ سەقامگیریی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دابین کرد بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە بووژانەوەی ئەو ناوچانەی لە دەستی داعش رزگارکراون، هەروەها بۆ ئەوەی بەربەستێک لە بەردەم رژێم و پەڕگیرەکاندا بنێین کە هەوڵدەدەن کەلێنە ئەمنیی و خزمەتگوزاریەکان بقۆزنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی کە پەرە بە دادپەروەری و لێپێچینەوەش بدەین لە بەرامبەر پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ، هەروەها بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە پڕۆسەی سیاسی بکەین بۆ ئەوەی ململانێکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای ژمارە ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەر بکەین کە تا ئێستاش بە نەخشەڕێگەی چارەسەرەکە دادەنرێت. رۆژ زاڵە: یەکێک لەو نیگەرانیانەی کە خەڵکی ئەو ناوچەیە، واتە هەسەدە و قەوارەی سیاسی ئەو ناوچەیە هەیەتی ئەوەیە کە بەهۆی ئەوەی هیچ پێگەیەکی سیاسییان نییە کێشەیان هەیە و ناتوانن بەشداربن لە گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان هەر گفتوگۆیێکی دیکە. ئەوان داواتان لێدەکەن کە وەکو قەوارەیێکی سیاسی دانیان پێدابنێن، بێگومان نەک وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ، بەڵام هەر جۆرێک لە پێگەی سیاسی. ئایا ئێوە ئامادەن ئەوە بکەن؟ نێد پرایس: من هیچ شتێکی نوێم پێنییە بۆ تۆ لەسەر هەڵوێستەکەمان. وەکو خۆتان دەزانن، ئێمە لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا لەگەڵ ژمارەیەک لایەنی جیاوازدا کار دەکەین. بەڵام ئێمە هیچ پلانێکمان نییە کە هەڵوێستەکەمان بگۆڕین.", "summary": "نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعش رایدەگەیێنێت، بەهێزیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگە بۆ تێکشکاندنی داعش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/190720218", "category": "world", "summary_length": 158, "article_length": 6369, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 2900}, {"article": "می ئۆنگ، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هێلیكۆپتەری ئینجینویتیIngenuity ی سەر بە تاقیگەی پاڵنانی خێرا JPL رایگەیاند: \"دوای مانەوەی بە تەنهایی و بۆ یەكەمجار لەژێر بارودۆخی سارد و سەختی ناوچەی (جیزیڕۆ) ی رووی هەسارەی (مەریخ)، هێلیكۆپتەرە بچکۆلەکە توانیی سەركەوتن بەدەست بێنێت و خۆڕاگربێ بەرامبەر بە دابەزینی زۆری پلەكانی گەرمای ئەو ناوچەیە كە لە شەودا گەیشتبووە ٩٠ پلە لەژێر سفری سیلیزیی، ئەم سەرکەوتنە دەستكەوتێكی دیكەی گەورەیە دوای ئەوەی بەتەواوی دڵنیای كردینەوە لە كاركردنی تەواوی سیستەمەكانی (جیاكردنەوە) و سیستەمی (گەرمكردنەوە) و مانەوەی وزەی پێویست بۆ هێشتنەوەی پاترییەكانی نێو هێلیكۆپتەرەكە بەدرێژایی ئەو شەوە ساردە\". پسپۆڕان ئێستا زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوەی فڕین لە ئاسمانی هەسارەی سوور. دیزاینكردنی هێلیكۆپتەرێكی بچووك كە شیاوبێت لەگەڵ قەبارەی گەڕۆكی (پێرسیڤیرانس) و لە هەمان كاتدا خاوەن كێشێكی كەمبێت تاوەکو بتوانێت لەنێو بەرگە هەوای تەنكی (مەریخ) دا بفڕێت، كارێكی زۆر سەخت و ئاڵۆزە، بەڵام لە كۆتاییدا پسپۆڕان توانییان فڕۆكەیەكی وا دروستبكەن كە هەموو ئەو ئامانجانە بپێكێت و لە كۆتاییشدا بەرگەی سەرمای شەوانی ئەو هەسارەیە بگرێت. لە وێنەیەكدا كە بە كامێرای رێپێشاندەری دواوەی گەڕۆكی (پێرسیڤیرانس) لە هێلیکۆپتەرەکە گیراوە، پسپۆڕانی دڵنیاكردووەتەوە كەوا ٣ و ٤ ـی نیسان بەبێ هیچ كێشەیەك بەسەر تەواوی سیستەمەكان و ئامێر و پاترییەكانی نێو هێلیكۆپتەرەكەدا تێپەڕیوە و ئەمەش هەواڵێكی دڵخۆشكەر بوو بۆ تەواوی تیمی گەڕۆك و هێلیكۆپتەرەكە. رۆژی ٢٠ی شووبات، ئاژانسی فڕین و بۆشاییگەری نیشتمانیی ئەمریكا (NASA) گەڕۆکی پێرسێرڤرانسی گەیاندە هەسارەی مەریخ. لە ٢٣ی شووبات، ئاژانسی ناسا یەکەم ڤیدیۆی کاتی نیشتنەوەی گەڕۆکەکەی لەسەر مەریخ بڵاوکردەوە، لەکاتی نیشتنەوەیدا گەڕۆکەکە تەپوتۆز لەسەر هەسارەکە دروستدەکات. لەگەڵ نیشتنەوەشی کارمەندانی ئاژانسە ئەمریکییەکە دەست بە هاوارکردن و دەربڕینی خۆشی و چەپڵەلێدان دەکەن. ئەمریکا بووە یەکەم وڵات لە جیهاندا وێنە و ڤیدیۆی سەر مەریخ لە نزیکەوە نیشانبدات. ناسا ٢٥ کامێرا و دوو مایکی بە گەڕۆکەکەوە لکاندووە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا دیمەنی زیاتری هەسارەکە بڵاوبکرێنەوە. ئاژانسی ناسا تاوەکو ئێستا دوو ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ ناردنی رۆبۆت و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەگەری ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە و بەدوای شوێنەواری ژیاندا دەگەڕێت. بەشێک لە زانایانی ناسا پێیانوایە بەر لە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن ساڵ، ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ هەبووە. ستیڤ جورزیک، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناسا ئاماژە بەوە دەکات، \"لەوانەیە لە ناوەڕاست تاوەکو کۆتایی ٢٠٣٠ بتوانین لە چوارچێوەی زەوی و مانگ بچینە دەرەوە و مرۆڤ بنێرینە سەر مەریخ\".", "summary": "دوای مانەوەی بە تەنهایی و بۆ یەكەمجار لەژێر بارودۆخی سارد و سەختی ناوچەی (جیزیڕۆ) ی رووی هەسارەی (مەریخ)، هێلیكۆپتەرە بچکۆلەکە توانی سەركەوتن بەدەست بێنێت و خۆڕاگربێ بەرامبەر بە دابەزینی زۆری پلەكانی گەرمای ئەو ناوچەیە كە لە شەودا گەیشتبووە سنووری ٩٠ پلە لەژێر سفری سیلیزیی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060420215", "category": "world", "summary_length": 274, "article_length": 2354, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 1115}, {"article": "نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لە پەخشی راستەوخۆی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، دوێنێ سیخورێکی ئەمریکییان لە ویلایەتی فالکۆن دەستگیرکردووە، کە سیخوری بەسەر هەردوو پاڵاوگەی ئەموای و کاردۆن کردووە. پاڵاوگەی کاردۆن رۆژانە توانانی بەرهەمهێنانی ٣٠٥ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە. مادۆرۆ زیاتر روونیکردەوە، ئەو سیخورە ئەمریکییە، کارمەندی هێز پیادەی دەریاوانی ئەمریکا مارێنز بووە لە دەزگای ناوەندی هەواڵگری ئەمریکی لە عێراقدا کاریکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنەکە چەکی قورس و دۆلارێکی زۆری پێبووە و خەڵکی دیکەشی لەگەڵدا دەستگیرکراون و رادەستی ئۆفیسی داواکاری گشتی کراون. پێشتریش دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا رایانگەیاند، هەوڵێکی تەقاندنەوەی پاڵاوگەوی نەوتی ئیل بالیتۆ پووچەڵکردەوە کە ١٢٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا دوورە. مانگی رابردوو، دادگای ڤەنزوێلا سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەر دوو سەربازی پێشووی ئەمریکا سەپاندن، کە هەوڵیاندابوو لە ٣ ـی ئایاری رابردوو بە چەکەوە لە رێگەی دەریاوە لە ئەمریکای باشوور بێنە ڤەنزوێلا بە ئامانجی رووخاندنی نیکۆلاس مادۆرۆ.", "summary": "سەرۆکی ڤەنزوێلا رایدەگەیێنێت، سیخوڕێکی ئەمریکییان لە نزیک پاڵاوگەکانی نەوت لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی دەستگیرکردووە، کە لە عێراقدا کاریکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/120920205", "category": "world", "summary_length": 145, "article_length": 948, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 421}, {"article": "لەمیانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی جۆن لویس، چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند \"ویڕای ئەو بەرەوپێشچوونەی کە لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا تۆمارکراون، بەڵام هێشتا دەبینین کە حکومەتە فیدراڵییەکەمان هێزی ئەمنی دەنێرێتە ویلایەتەکانمان بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان\". ئەو سەرۆکەی پێشووی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ئەوان بە چاوەکانی خۆیان شاهیدی ئەوەن کە \"ئەفسەرانی پۆلیس ئەژنۆ دەخەنە سەر ملی ئەمریکییە رەشپێستەکان\". ئۆباما رەخنەی لە پێشنیازەکەی ترەمپ گرت کە بۆ دواخستنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەهۆی ترس لە ساختەکاری و گوتی \"ئەوانەی کە لە دەسەڵاتدان تێدەکۆشن بۆ دوورخستنەوە و پەشیمانکردنەوەی خەڵکی لە دەنگدان\". سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد \"ئیدارەی ترەمپ هەوڵدەدات لەڕێگەی دەرکردنی یاساکان و دوورخستنەوەی کەمینەکان و لاوازکردنی خزمەتگوزارییەکانی پۆستە، خەڵکی لە مافی دەنگدان بێبەش بکات\". تووندیی قسەکانی ئۆباما بەرامبەر ترەمپ لەکاتێکدایە کە کەمتر لە ١٠٠ رۆژ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ماوە، کە بڕیارە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت.", "summary": "سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە هەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی ئازادییەکان تۆمەتباردەکات و دەڵێت، سەرەڕای بەرەوپێشچوونیان لە بواری مافەکانی مرۆڤ، کەچی هێشتا دەبینن حکومەت هێز بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران دەنێرێت. دەشڵێت، ئیدارەکەی ترەمپ هەوڵدەدات خەڵک لە مافی دەنگدان بێبەش بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/310720202", "category": "world", "summary_length": 277, "article_length": 1061, "summary_token_count": 127, "article_token_count": 473}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ٢٨ - ١٠ - ٢٠٢١ جۆ بایدن وڵاتەکەی بەرەو ئەوروپا جێهێشت؛ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی ٢٩ - ١٠ - ٢٠٢١ لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبووەوە؛ کۆبوونەوەکە زیاتر لە یەک کاژێری خایاند و ئەوەش درێژتر بووە لە کۆبوونەوەی پاپای ڤاتیکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و باراک ئۆباما. بایدن و پاپا فرانسیس چەندین پرسیان تاوتوێکرد جۆ بایدن دووەمین سەرۆکی ئەمریکایە کە کاسۆلیک بێت؛ سەرۆکەکەی دیکە بریتی بوو لە جۆن کەنەدی، ٣٥ ەمین سەرۆکی ئەمریکا کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦١ تاوەکو رۆژی کوشتنی لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ سەرۆکی وڵات بوو. بایدن لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پاپا فرانسیس گوتی، پاپای ڤاتیکان پێی گوتووە \"تۆ کەسێکی کاسۆلیکی باشیت\". میدیای ڤاتیکان ڤیدیۆی کۆبوونەوەی نێوان بایدن و پاپا فرانسیسی بڵاوکردەوە و تێید دەردەکەوێت، هەردوو کەسایەتی هەندێکجار بەدەم یەکدییەوە پێدەکەنن و لە شوێنێکدا بایدن بە پاپای ڤاتیکان دەڵێت: \"خودا خۆشی دەوێیت\". جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، پاپا فرانسیس \"باشترین جەنگاوەری ئاشتی بووە کە تاوەکو ئێستا چاوی پێکەوتبێت\" و دواتریش لە تویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکەی رایگەیاند، سوپاسی پاپا فرانسیسی کردووە لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ یارمەتیدانی کەسانی هەژار، برسی و ئەوانەی دەچەوسێندرێنەوە. جۆ بایدن گوتیشی، دەستخۆشی لە پاپا فرانسیس کردووە لە بەرامبەر رۆڵی کاریگەری لە رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و پەتای کۆرۆنادا. ڤاتیکانیش بڵاویکردەوە، پاپا فرانسیس و جۆ بایدن باسیان لە چەندین بابەت کردووە، لەوانە دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا، پەتای کۆرۆنا، کۆچبەر و پەنابەران، \"پاراستنی مافەکانی مرۆڤ\". کۆبوونەوەی بایدن و ماکرۆن رۆژی هەینی و هەر لە رۆما، جۆ بایدن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش کۆبووەوە. ماکرۆن رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەیانەوێ هاوئاهەنگی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهێزبکەن؛ هەروەها فەرەنسا و ئەمریکا مەبەستیانە هاوئاهەنگی نێوانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپە پەڕگیرەکان زیادبکەن، بەتایبەتی لە ئەفریقیا. جگە لەوە، پاریس و واشنتن دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، پڕۆگرامی ئەتۆمی و پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان زیادبکەن. جۆ بایدنیش گوتی، فەرەنسا هاوپەیمانێکی دێرین و دڵسۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و دووپاتیشیکردەوە، هەردوو وڵات دەیانەوێت لە هەموو بوارەکاندا پێکەوە کاربکەن. لەبارەی گرێبەستە ژێر دەریاییەکەی نێوان ئەمریکا، بەریتانیا و ئوسترالیا، جۆ بایدن گوتی، ئەوەی کرا ژیرانە نەبوو و ئاماژەی بەوەشکرد، پێش واژۆکردنی ئەو گرێبەستە وای زانیوە فەرەنسا ئاگادارکراوەتەوە کە گرێبەستەکەی نێوان ئوسترالیا و فەرەنسا بۆ فرۆشتنی ژێردەریایی فەرەنسی بە ئوسترالیا شکستی هێناوە و جێبەجێ ناکرێت. چەند جارێک ئەو پرسیارە لە ماکرۆن کرا کە ئایا پەیوەندییەکان لەنێوان پاریس و واشنتن دی سی ئاسایی بوونەتەوە، سەرۆکی فەرەنسا بە \"بەڵێ\" و \"نەخێر\" وەڵامی نەدایەوە، بەڵام گوتی، کۆبوونەوەکە وایکرد، زۆر شت روون ببنەوە. لووتکەی جی بیست و کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارە رۆژانی ٣٠ و ٣١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لووتکەی جی بیست لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت. دواتر هەر رۆژی ٣١ی مانگیش کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا دەستپێدەکات و تاوەکو ١٢ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت. یەکەمین کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ساڵی ١٩٩٥ لە بەرلین بەڕێوەچوو. نەتەوەیەکگرتووەکان لە رێگەی ئەم کۆنفرانسە ساڵانەوەوە دەیەوێت حکومەتی وڵاتەکان کاری زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا بکەن، ئەوەش لە رێگەی کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکانەوە و زیاتر پشتبەستن بە وزەی خاوێن.", "summary": "پاپا فرانسیس پێشوازی لە جۆ بایدن کرد و بە \"کاسۆلیکێکی باش\" ناوی برد؛ سەرۆکی ئەمریکاش لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، واشنتن لە بابەتی گرێبەستی ژێردەریاییەکەدا لەگەڵ پاریس ژیرانە مامەڵەی نەکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2910202116", "category": "world", "summary_length": 208, "article_length": 3251, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 1452}, {"article": "لە سەدەی ٢٠ دا چەندین شەڕ روویاندا. بەهۆی دوو جەنگە جیهانییەکەوە نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدا. دوای ئەوە شەڕی سارد دەستیپێکرد کە شەڕی کێبڕکێی چەکی نێوان ئەمریکا و یەكێتیی سۆڤیەت بوو، لە ئەوروپا و بەشێکی زۆری جیهان، دوو هێزە نەیارەکە رووبەڕووی یەکدی وەستانەوە. هێزە جیهانییەکان دەستیان بە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر کرد بۆئەوەی ئاگری شەڕەکان لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای باشوور گەورەتر بکەن. دواجار شۆڕشە ئاشتیانەکان لە ساڵی ١٩٨٩ دا دیواری بەرلینیان رووخاند و شەڕی سارد کۆتاییهات. سارا برۆکمەیەر، شارەزای بواری ئاشتی لە \"پەیمانگەی سیاسەتی گشتیی جیهانی\" لە بەرلین دەڵێت، \"ئومێدی ئەوەمان خواست کە دوای جەنگی دووەمیی جیهانی، قۆناخێکی نوێی ئاشتی لە جیهاندا هەبێت\". بەڵام زوو روونبووەوە کە ئەو ئومێدە بەئاسانی بەدەستنایەت. ئێستاش ژمارەیەکی زۆر جەنگ لە جیهاندا هەن و تەنانەت لە دەستپێکی ئەم سەدەیەوە جەنگەکان زیادبوونەتەوە. بەگوێرەی سارا برۆکمەیەر، \"پێکدادانی زیاتر، تووندوتیژی زیاتر و کوژرانی زیاترمان بینیووە، بەتایبەتی لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریاوە\". پسپۆڕان لە \"بەشی ئاشتی و توێژینەوەی پێکدادانەکان لە زانکۆی ئوپسالا\"ی سوێد دەڵێن، تەنیا لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ٢٣ جەنگ و ١٦٢ پێکدادانی بچووکتر هەڵگیرساون و ساڵانەش زیاتر لە ١٠٠ کەس بەو هۆیەوە کوژراون. سارا برۆکمەیەر دەڵێت، ئێستا جیهان ئاسانتر لە ئاماژەکانی دەستپێکردنی شەڕەکان تێدەگات، بەڵام هێشتاش کار بۆ رێگەگرتن لە هەڵگیرسان و گەورەبوونیان ناکات. برۆکمەیەر دەڵێت، \"فێری ئەوە نەبووین کە زوو سوود لە ویست و توانا سیاسییەکان وەربگرین، پێش ئەوەی شەڕی سەربازی رووبدات\". ئێستا سەردەمی جیهانگیرییە و لەو کاتەوەی دیواری بەرلین رووخاوە جەنگەکان ئاڵۆزتر بوون. جگە لەوەی لە جەنگەکاندا دوو لایەنی سەرەکی بەشدارن، چەندین هێزی دیکەش رۆڵی یارمەتیدەر لە جەنگەکاندا دەگێڕن. پێش ساڵی ٢٠٠٥، بەشێوەیەکی تێکڕا تەنیا دوو یان سێ هێزی دەرەکی لە هەر شەڕێکدا بەشداربوون، بەڵام لە ٢٠٠٥ ەوە ئەو ژمارەیە بۆ ٤ تاوەکو ٥ هێز بەرزبوونەتەوە و زۆرجاریش هێزی زیاتر بەشدارن. بۆ نموونە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ٤٦ هێزی دەرەکی لە شەڕی تاڵیبان لە ئەفغانستان بەشداربوون، لەوانەش وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ. شەڕی سووریاش یەکێکی دیکەیە لە شەڕە ئاڵۆزەکان و لە سەرەتای مانگی رابردوودا بەلایەنی کەمەوە ١٠ هێز تێیدا بەشداربوون، لەوانەش ئەمریکا، تورکیا، حکومەتی سووریا، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، داعش، هەسەدە، ئێران، رووسیا، ئیسرائیل. سەرچاوە: دی دەبلیوی ئەڵمانی", "summary": "دوای ئەوەی جەنگی سارد کۆتاییهات، جیهان ئومێدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی پڕ لە ئاشتی کرد، بەڵام ئەوەی خەڵک ئومێدی بۆ دەخواست بەدەستنەهات. ٣٠ ساڵ بەسەر رووخانی دیواری بەرلیندا تێدەپەڕێت و ئێستا شەڕەکان زیاتر لە رابردوو ئاڵۆزتر بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/091120191", "category": "world", "summary_length": 230, "article_length": 2198, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 1032}, {"article": "فاتیمە موحەممەدی، سەربازی پێشووی ئەفغانی گوتی، \"ئێستا کە دەسەڵات گۆڕدراوە، من کارەکەمم لەدەستداوە، بەڵام وەکو گەنجێکی ئەم وڵاتە، پێموایە ئەرکی سەرشانمە کەسێکی سوودبەخش بم بۆ کۆمەڵگەکەم و خزمەتی خەڵکەکەم بکەم. \" فاتیمەی تەمەن ٢٢ ساڵ کە شووی کردووە و دایکی منداڵێکە، تاوەکو ساڵی ٢٠١٧ باوکی پۆلیس بووە، بەڵام دواتر بەر مینێک کەوتووە و گیانی لەدەستداوە. دوای ئەوە فاتیمە بڕیاریداوە رێچکەی باوکی بگرێتەبەر و چووەتە ریزەکانی سوپاوە. فاتیمە موحەممەدی باسی گوتیشی، \"بەداخەوەم کە ئەو خەونەی دەمویست لەگەڵی بژیم بەدینەهات، بەڵام هێشتا هیوام لەدەست نەداوە و پێموایە هەموو کۆتاییەک سەرەتایەکی نوێیە لە ژیاندا. \" سوپای ئەفغانستان کە لە ماوەی دوو دەیەدا ٨٣ ملیار دۆلار لە رێکخستنیدا خەرجکرا، ١٨٠ هەزار سەربازی لەخۆدەگرت کە سێ هەزاریان ژن بوون. لە مانگی ئابی پارساڵدا بزووتنەوەی تاڵیابان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت و سوپاکە تێکشکا. بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاڵیبان و داننان بە دەسەڵاتەکەی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای پاراستنی مافی ژن و خوێندنی کچان لە بزووتنەوەکە دەکات.", "summary": "فاتیمە موحەممەدی ژنێکی دانیشتووی شاری هیراتە لە رۆژئاوای ئەفغانستان. پێش گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، لەنێو سوپای وڵاتەکەیدا بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرباز بووە. ئێستا لە ناوەندێکی پیشەیی لە هیرات وانە بە کەسانی نڤیشکان دەڵێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0804202216", "category": "world", "summary_length": 233, "article_length": 959, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 437}, {"article": "تێدرۆس گێبرییەسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەوبارەوە دەڵێت، روونە کە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی نەخۆشی کۆڤید - ١٩ بکەیت و ژیانی خەڵکی بپارێزیت، پێویست بە ڤاکسینێكی چالاکە کە دەبێت بە بڕێکی زۆر دروستبکرێت. هەروەها روونە کە لەبەرئەوەی هەموو خەڵکی جیهان لەژێر هەڕەشەی نەخۆشییەکەدان، دەبێت هەموو خەڵک دەستیان بەو ڤاکسینە بگات، نەک تەنیا ئەوانەی کە دەتوانن پارەی ڤاکسینەکە بدەن. ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە ١٢٥ هەوڵ بۆ دۆزینەوەی پێکوتەیەک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، بەڵام تائێستا تەنیا دوو هەوڵیان گەیشتوونەتە قۆناخی سێیەم. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا ئەو ڤاکسینەی دژە کۆرۆنا کە کۆمپانیای ئێسترازینیکای بەریتانی پەرەیپێدەدات پێش ڤاکسینەکانی کۆمپانیاکانی دیکەی جیهانە و ئەگەری هەیە ببێتە ڤاکسینی جێگەی متمانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی. یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت ئەو ڤاکسینەی کە بڕیارە دروستبکرێت بگەێندرێتە هەموو وڵاتانی جیهان، ساماندار و خاوەن توانا مامناوەندەکان و هەژارەکان. ئورسالا ڤۆن دیر لیان، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدەن سەرجەم سەرچاوەکان بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی خاوەن داهاتی کەم و مامناوەند لە جیهان کۆبکەنەوە. بەڵام پارەیەکی زۆر پێویستە تاوەکو ئەو ئامانجە دەستەبەر بکرێت. بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندرووستی جیهانیش دەڵێت، ئەوەی پێویستیانە بریتییە لە ١١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ٦ مانگی داهاتوو، پاشان پێویستیان بە ٦ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکە دەبێت بۆ ١٢ مانگ، واتە کۆی گشتی پێویستیان بە ١٨ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەبێت. لەڕووی زانستییەوە، پرۆسەی دروستکردنی ڤاکسین لە سەرەتای توێژینەوەکانەوە تاوەکو ئەو رۆژەی دەکەوێتە بازاڕەکان، لەنێوان ٨ تاوەکو ١٠ ساڵە، بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: هەوڵدەدرێت ئەو ماوەیە بۆ ١٢ تاوەکو ١٨ مانگ کورت بکرێتەوە. بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دوایین لێدوانیدا رایگەیاند، پێشبینیدەکات پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا دروستبکرێت و بکەوێتە بازاڕەکانەوە.", "summary": "دوای زیاتر لە شەش مانگ لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا باسی ڤاکسین لەسەرانسەری جیهان گەرمە. بەڵام دروستکردنی ڤاکسین لایەکی ئاڵنگارییەکەیە، لایەکەی دیکەی بریتییە لە دابینکردنی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان بێ جیاوازی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/270620201", "category": "world", "summary_length": 213, "article_length": 1822, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 836}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە، ٥ ـی ئایاری ٢٠٢٢ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کارین ژان پیێر - ی وەکو گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دیاریکرد. ژان پیێر شوێنی جێن ساکی دەگرێتەوە. ژان پیێر، لە ئایاری ساڵی رابردوودا، وەکو جێگری جێن ساکی دەستبەکاربوو. بایدن لە راگەیێندراوێکدا پەسنی رۆڵی ژان پیێری کرد و بە کەسێکی ئەزمووندار و بەتوانا ناوی برد و گوتی شەرەفمەندە بە راسپاردنی ئەو پۆستە بەو کەسە. جێن ساکی، گوتەبێژی پێشووی کۆشکی سپی راگەیاند، ژان پیێر دەبێتە یەکەمین ژنی رەشپێست ئەو پۆستە وەربگرێت. چاوەڕوان دەکرێت لەدوای پۆستەکەی لە کۆشكی سپی، جێن ساکی لە کەناڵی MSNBC ـی ئەمریکی وەکو بێژەری هەواڵ دەستبەکاربێت. ژان پیێر تەمەنی ٤٤ ساڵە و لەگەڵ هاوڕێکەی خاوەنی کچێکن، وەرگرتنی پۆستەکەی بە \"ساتێکی مێژوویی\" ناوبرد. کارین پیێر پێشتر رایگەیاندووە کە ئەو هاوڕەگەزخوازە. لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن لە ٢٠١٨ گوتی، \"من ژنێکی رەشپێستم، من هاوڕەگەزخوازم و دایکم. \" ژنێکی رەشپێست کە پۆستێکی لەو شێوەیەی وەرگرتبێت لە ماوەی سەرۆکایەتیی جۆرج دەبلیۆ بۆش لە ساڵی ١٩٩١ بوو، ئەویش جودی سمیس بوو کە بووە جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی. ژان پیێر، لە هەردوو کەمپینی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ دا کاریکردووە و دواتریش لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە کەمپینی هەڵبژاردنی بایدندا کاریکردووە، دواتر لەگەڵ تیمی بایدن چووەتە کۆشکی سپی. کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ژان پیێر پێشتر لە کەناڵەکانی NBC و MSNBC وەکو شرۆڤەکاری سیاسی کاری کردووە.", "summary": "ئیدارەی بایدن، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەگۆڕێت و بۆ یەکەمجار ئەو پۆستە دەداتە کەسێکی رەشپێست.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060520224", "category": "world", "summary_length": 88, "article_length": 1332, "summary_token_count": 46, "article_token_count": 630}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٣ - ٤ - ٢٠٢٢ دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە تویتێکدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو تۆمەتانەی بەرپرسانی ئۆکراینا لە شارۆچکەی بوچا داویانەتە پاڵ رووسیا، ئەو وڵاتە داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە و گوتیشی، کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەممە ٤ - ٤ - ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت. ئەو داوایە لەکاتێکدایە، ئۆکراینا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن، رووسیا لە شارۆچکەی بوچا خەڵکی سڤیلی کوشتووە و ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆری گۆڕی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە تەرمی ئەو کەسانەی تێدایە لە لایەن هێزەکانی رووسیاوە کوژراون. هاوکات، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بەشێوەیەکی راستەوخۆ رووسیای بە کوشتنی خەڵکی سڤیل لەو شارۆچکەیەدا تۆمەتبار کرد. بەڵام رووسیا ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئۆکراینا ئەو دیمەنانەی کە تەرمی خەڵکی سڤیل لەسەر شەقامەکاندا نیشاندەدەن، دروستیکردوون. شارۆچکەی بوچا یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە دوای دوو هەفتە لە دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا کەوتە ژێر دەستی سوپای رووسیا، بەڵام هەفتەی رابردوو کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی سوپای ئۆکراینا. بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ، ٣٠٠ کەسی سڤیل لە بوچا کوژراون.", "summary": "رووسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی ئۆکراینا بداتەوە کە لەبارەی شارۆچکەی بوچای رۆژئاوای کیێڤ ئاڕاستەی رووسیایان دەکات و دەڵێت، مۆسکۆ خەڵکی سڤیلی کوشتووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/040420221", "category": "world", "summary_length": 241, "article_length": 1075, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 509}, {"article": "سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکیدا نووسیوویەتی '' رووسیا، سووریا و ئێران خەریکە بە هەزاران مەدەنیی بێتاوان لە پارێزگای ئیدلب دەکوژن\". ئاژانسی فه‌رمیی توركیا بڵاویكرده‌وه، بەهۆى هێرشەكانى سوپای سووریا و رووسیاوە بۆ سەر ئيدلب، لە ماوەى ٢٤ كاژێردا نزيكەى دوو هەزار مەدەنیی ديكە ئاوارەى سنوورەكانى توركيا بوون. هاوکات ژمارەى ئەو سڤيلانەى لە تشرينى دووەمەوە ئاوارەبوونە گەيشتووەتە ٢١٧ هەزار كەس. سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەکەیدا داوای لە سووریا، رووسیا و ئێران کردووە ئەو کارە نەکەن و خەڵکی مەدەنی نەکوژن. لەگەڵ بەردەوامیی بۆردوومان و تۆپبارانی حکومەتی سووریا، دەربەدەربوونی خەڵکی ئیدلب بەردەوامە و هەزاران کەس شارەکەیان بەجێهێشت و بەرەو سنووری تورکیا هەڵهاتن. سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەکەیدا لەبارەی هەڵوێستی تورکیاوە نووسیویەتی \"تورکیا زۆر بە جیدی کاردەکات تاوەکو ئەو کوشتارە بوەستێنێت\". لە كۆبوونەوەى ئاستاناى نێوان توركيا، رووسيا و ئێران لە چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ دا \"ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكان\" لە ئيدلب و دەوروبەرى راگەیێندرا. بەگوێرەی میدیای تورکیا، لەدوای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیا، لە ١٧ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ ەوە تاوەکو ئێستا لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای سووریا و رووسیا زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی ئەمساڵەوە سوپای سووریا بە هاوکاریی رووسیا بۆردوومانەکانی بۆسەر پارێزگای ئیدلب دەستپێکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠ گوندی کۆنترۆڵکردووەتەوە و لە پێشڕەوییەکانیشی بەردەوامە. نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانەوە ئاوارەبوون؛ رێکخراوە ناحکومییەکانی دیکەش باس لە ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٧٥ هەزار کەس دەکەن. وێنەی توویتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:", "summary": "سوپای سووریا بە هاوکاریی رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلب بەردەوامن و بەو هۆیەشەوە دەیان کەس کوژراون و هەزارانی دیکەیش ئاوارەبوون. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا داوا لە رووسیا، سووریا و ئێران دەکات \"خەڵکی بێتاوان\" لە ئیدلب نەکوژن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/261220193", "category": "world", "summary_length": 248, "article_length": 1580, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 708}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ - ٥ - ٢٠٢٢، ئاراس ئیسماعیل، کۆچبەری کورد لە کەمپێکی سنووری لیتوانیا - پۆڵەندا بە رووداوی گوت، \"کەمپەکەی ئێمە ١٠٠ گەنجی تێدا دەمێنێتەوە، ماوەی سێ رۆژە شەش کەس مانمان لە خواردن گرتووە، کە هەر شەشمان هاونیشتمانیی باشووری کوردستانین، چونکە لە کەمپەکەمان هیچ خزمەتگوزارییەک نییە و مافی پەنابەرییان پێنەداوین و پێیان گوتووین دەبێت تاوەکو شەش مانگی دیکە چاوەڕوان بن\". بە گوتەی ئەو کۆچبەرە، ماوەی هەشت رۆژە داوا دەکەن بەڕێوەبەری کەمپەکە ببینین، \"بەڵام پۆلیسی کەمپەکان رێگەمان پێنادەن\". سەبارەت بە مانگرتنی گەنجان لە کەمپەکانی دیکەش گوتی، \"تەنیا لە کەمپی ئێمە دەستنەکراوە بە مانگرتن لە کەمپەکانی دیکە، خەڵک هەیە ١٠ بۆ ١٤ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە\". سەبارەت بەو وڵاتەی دەیانەوێ بۆی بچن، ئەو کۆچبەرە گوتی، \"هیچ وڵاتێکمان دیارینەکردووە، تەنیا دەڵێین مافی پەنابەریمان پێبدەن یاخود ئازادمان بکەن، چۆن تاوەکو شەش مانگی دیکە ناتوانین لەم کەمپە بمێنینەوە کە تەنیا ناوی کەمپە ئەگەرنا وەک زیندان وایە. \" لەبارەی بارودۆخی ئەو گەنجانەی کە مانیان لە خواردن گرتووە، ئاراس ئیسماعیل گوتی، \"من بارودۆخم باشە، بەڵام هاوڕێم هەیە بارودۆخی زۆر خراپە و هیچ پزیشکێک نییە بیبینێت، تەنانەت رێگە بە هیچ رێکخراوێکی مافی مرۆڤ نادەن سەردانمان بکەن\". ئاراس ئیسماعیل کۆچبەر لە سنووری لیتوانیا - پۆڵەندا گوتی، \"داوا دەکەین لە رێگەی رووداوەوە دەنگمان بە لایەنی پەیوەندیدار بگات و لەم زیندانە رزگارمان بکەن. \" موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، چەندجارێک هەوڵمانداوە کە ئەو کۆچبەرانە بگەڕێنینەوە، بەڵام حکومەتی لیتوانیا ئامادەی هیچ هاوکارییەک نییە، بۆیە پێویستە عێراق لە ئاستی سێ سەرۆکایەتییەکە بێتە سەرهێڵ و بە فەرمی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی لیتوانیا بکات. موسەننا ئەمین گوتیشی: دوای هەوڵێکی زۆر، بۆمان روونبووەتەوە، کە حکومەتی لیتوانیا بە مەبەست ئەو کۆچبەرانە دەهێڵێتەوە و دەیانخاتە ئەو دۆخە خراپەوە، بۆ ئەوەی چیدیکە خەڵک هەوڵنەدەن خاکی وڵاتەکەیان بۆ کۆچکردن بەکاربێنن\".", "summary": "بەشێک لەو گەنجانەی کە لە کەمپەکانی سنووری لیتوانیا - پۆڵەندا دەمێننەوە بەهۆی خراپیی بارودۆخیان و نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی مافی پەنابەری دەستیان بە مانگرتن کردووە، کوردێکی دانیشتووی یەکێک لەو کەمپانە دەڵێت، \"ئەو کەمپانەی تێیدا دەمێنینەوە تەنیا ناوی کەمپە، ئەگەرنا وەک زیندانە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280520223", "category": "world", "summary_length": 282, "article_length": 1787, "summary_token_count": 131, "article_token_count": 817}, {"article": "هۆرست زێهۆفه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا دەڵێت \"هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئەو گه‌ڕێندراوانەی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یە مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیا دروستنه‌كه‌ن. هاووڵاتیان ده‌توانن دڵنیابن له‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه به هۆشیارییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت\". ورده‌كاری ژماره‌ی ئەو کەسانەی دیپۆرتکراونەتەوە ئێستاش لای ئەڵمانیا بەتەواوی روون نییە، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت \"ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه کەمتر لە ٢٠ کەسن\". هاوکات هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئه‌ڵمانیا داوا له توركیا ده‌كات زانیاری زیاتر و خێرایان ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه پێبدات. ماس ده‌ڵێت \"ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بێت، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له به‌رده‌م دادگاكانی ئه‌ڵمانیا وه‌ڵامبده‌نه‌وە\". توركیا به ئه‌ڵمانیای راگەیاندووە رۆژی پێنجشه‌ممه حەوت كه‌س دەنێرێتەوە بۆ ئەڵمانیا و رۆژی هه‌ینیش دوو كه‌سی دیکە؛ له‌و ژماره‌یه‌ش پێنچیان ژنن. دوو کەسیشیان لەساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا دەستگیرکراون.", "summary": "تورکیا بە ئەڵمانیای راگەیاندووە ژمارەیەک داعش دیپۆرتی ئەو وڵاتە دەکاتەوە، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیاش ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنیان ده‌كەن، به‌ڵام بەرپرسانی ئەڵمانیا داوای ئامارێکی وردتر لە تورکیا دەکەن لەبارەی ژمارەی ئەو داعشانەی لە تورکیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/121120191", "category": "world", "summary_length": 243, "article_length": 929, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 428}, {"article": "هەژماری نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکیدا کە وێنەیەکی جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی داناوە، نووسیویەتی '' خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە دۆستە کوردەکانمان بۆ واشنتن دی سی\". لە توویتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، سەرۆک بارزانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوبەشی سەرەکین لەشەڕی دژ بە داعش و واشنتن بەشداریی کورد لە گفتوگۆی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق بەرز دەنرخێنێت. دەقی تویتەکەی نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: \"خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە دۆستە کوردەکانمان بۆ واشنتن دی سی و هەروەها نیشاندانی دیمەنی پایتەختەکەمان. سەرۆک بارزانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی سەرەکین لە شەڕی دژ بە داعش، هەروەها ئێمە بەشداریی ئەمڕۆیان لە گفتوگۆی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق بەرز دەنرخێنین\". بڕیارە رۆژی ٢٦ ـی ئەم مانگە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی هەردوولا دەبێت. کۆشکی سپی راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی کازمی بڵاوکردەوە و دەڵێت، \"سەرۆک بایدن لە کۆشکی سپی رۆژی ٢٦ ـی تەممووز پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات؛ لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا تاوتوێی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژیی هەردوولادا دەکرێت\". کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش کردووە \"هەر لەو سەردانەدا جەخت لە چەند پرسێکی گرنگی بەرژەوەندیی هاوبەش دەکرێتەوە، بەتایبەت لە کەرتەکانی پەروەردە، تەندروستی، کولتووری، وزە و کەشوهەوا\". بەپێی زانیارییەکانی رووداو، شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە یاوەری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن پێکهاتوون لە فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەمید هەژار ئیسماعیل، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و لاوک سەڵاح، بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کورد بە دۆستی ئەمریکا ناودەبات، و رایدەگەیێنێت '' بەشداریی کورد لە گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا بەرز دەنرخێنین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/240720213", "category": "world", "summary_length": 142, "article_length": 1856, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 825}, {"article": "ئێستا ترەمپ لە دەسەڵات نەماوە، بەڵام سەرئێشەکەی بۆ بایدن بەجێهێشتووە، گوشارێکی زۆر لەسەر ئیدارە نوێیەکەی ئەمریکایە کێشەی ئەو منداڵانە چارەسەربکات. ناڤین ڤاسوانی، هاووڵاتی ئەمریکییە و دەڵێت، \"ئەم منداڵانە گەیشتوونەتە سنووری وڵاتەکەمان، پشتبەست بە رووحی ئەمریکی و مرۆیی، دەبێت ئاگاداری ئەو منداڵانەبین. دەبێت شتیان بۆ دابین بکەین و دڵنیابین هەموو ئیمتیازاتێکی ئەمریکیان پێدەدرێت. \" دۆناڵد ترەمپ سیاسەتێکی تووندی کۆچبەری پەیڕەو دەکرد، دەستی کردبوو بە فراوانکردن و بەرزکردنەوەی دیواری سەر سنوور لە دژی کۆچبەران، بەڵام جۆ بایدن پەیمانیداوە سیاسەتیکی مرۆییانە بۆ پرسی کۆچبەران بگرێتەبەر. ئەو پەیمانە خەڵکی وڵاتەکەی نیگەرانکردووە، لە راپرسییەکان دەرکەوتووە زۆربەی ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەوەدانین سنوورەکانی وڵاتەکەیان بەڕووی کۆچبەراندا شلبکرێن. ماتیو بیهرس، هاووڵاتی ئەمریکییە و باس لەوە دەکات، \"داوا دەکەن نێوان خەڵك بۆشایی هەبێت، ماسک بپۆشن، دووکانە بچووکەکان دابخەن ئەمە کێشە نییە، بەڵام لەولاشەوە رێگەدەدەن شەپۆلێکی خەڵک بێنە ناو وڵات کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و هیچ خاڵێکیان تێدا بەدی ناکرێت کە بە ئێمە گوتراوە جێبەجێی بکەن. \" لە نوێترین راپرسیدا دەرکەوتووە ٤٠ % ـی ئەمریکییەکان رەخنەیان لە سیاسەتی کۆچبەری بایدن هەیە، کەمتر لە ٢٥ % ـی بەدڵیانە و زیاتر لە ٣٠ % هیچ رایەکیان لەسەری نییە. نەرمی بایدن لە سیاسەتی کۆچبەری لەوانەیە ناکۆکی بخاتە کۆنگرێسی ئەمریکا، بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەندێک نەرمی نواند لە بەرامبەر کۆچبەرانی وڵاتانی لاتین، بەڵام ئەنجامدانی چاکسازیی گەورە بەو رووحە نەرموونیانە لەوانەیە تەنانەت هەموو دیموکراتەکانیش بەدڵیان نەبێت.", "summary": "بۆیەکەمجار دیمەنی ئەو منداڵانە بڵاوبووەوە کە لە وڵاتانی لاتین کۆچیانکردووە بۆ ئەمریکا، بەڵام لەو دیوی سنووری ئەمریکا لەسەر داوای ترەمپ لە دایک و باوکیان جیاکرانەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060420213", "category": "world", "summary_length": 164, "article_length": 1447, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 649}, {"article": "دۆمینیک واگۆرن، شارەزای سەربازی دەڵێت، \"پێموایە جێگەی خۆیەتی بڵێین، رۆژی سەرکەوتن و سەرکەوتن بەسەر نازییەکانی ئەڵمانیا یەکێکە لەو چەند شتەی هەموو رووسییەکان زۆر بە پیرۆزی دەزانن لەسەر ئاستی وڵات. دوای کەوتنی کۆمیونیزم و ستالینیزم و ییزمەکانیدی، ئایدۆلۆژیایێکی دیکەی راستەقینە بۆ رووسەکان نەماوەتەوە تاوەکو لە پشتییەوە بوەستن، بەڵام ئەوان لە پشت ئەمە دەوەستنەوە. زۆر شانازیشی پێوەدەکەن. \" شارەزایانی سەربازی هۆشداریدەدەن لەو رۆژەدا رووسیا جووڵەی فراوان بە هێزەکانی بکات، ئەمەش دوای ١٠ هەفتە لە شەڕی ئۆکراینا کە کرێملین تاوەکو ئیستا زۆربەی ئامانجەکانی نەپێکاون. بەگوێرەی بەرپرسانی ئۆکراینی، لە ٢٤ی شوباتەوە نزیکەی ٢٥ هەزار سەربازی رووسی کوژراون، هاوپەیمانی ناتۆ دەڵێت، لەنێوان ٧٠٠٠ بۆ ١٥٠٠٠ سەربازی رووسی کوژراون، دواین ئاماری رووسیش لە ٢٥ی ئادار دەڵێت، ١٣٥١ سەربازیان کوژراون، تاوەکو ئێستا رووسیا تەنیا ماریوپۆل و خێرسۆنی وەکو دوو گەورە شاری ئۆکراینا کۆنتڕۆڵکردووە. دۆمینیک واگۆرن، شارەزا لە کاروباری دیپلۆماسی گوتی، \"ئایا ئەم رۆژە دەکاتە رۆژی سەرکەوتن؟ لەوانەیە بڵێت گرتنی ماریوپۆل یاخود خێرسۆن یاخود کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی دۆنباس جۆرێکە لە سەرکەوتن، لەوانەشە بڵێت ئۆکراینای لە نازییەکان پاککردەوە لەبەرئەوەی سوپای ئازۆڤی لەناوبرد و ماریوپۆلی گرت. دەتوانێت جۆرێک سەرکەوتن رابگەیێنێت یاخود جەنگێک بەرپابکات و جووڵەی گشتی بە هێزەکانی بکات. \" ئەو شارەزا سەربازییە و چەندین شارەزای دیکەی سەربازی، داوادەکەن لەمەبەداوە هۆشدارییەکانی پووتین لە بەکارهێنانی بۆمبی وێرانکەر یاخود چەکی ئەتۆمی بە هەند وەربگیرێت. لە یادکردنەوەکەدا ٧٧ فڕۆکە بە ئاسمانی مۆسکۆدا دەسووڕێنەوە، لەنێویاندا فڕۆکەی زەبەلاحی ناسراو بە \"رۆژی قیامەت\"کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە. لەسەر زەمینیش مووشەکی کیشوەربڕی یارس نمایشدەکات کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە، لەگەڵ سیستمی مووشەکی بالیستی ئیسکەندەر. لەم بۆنەیەدا داوا لە رووسەکان کراوە وێنەی کەسوکاریان بهێنن کە لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون.", "summary": "سبەی هەزاران سەربازی رووسی لە مەیدانی سوور بە رێپێوان یادی رۆژی سەرکەوتن لە جەنگی دووەمی جیهانی دەکەنەوە. ئەوەش گرنگترین بۆنەیە لە فەرهەنگی ئێستای نەتەوایەتی رووسیا. سەرکەوتنێک کە رووسیا دەڵێت، بە کوژرانی ٢٧ ملیۆن خەڵکی سڤیل و پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار سەربازی رووسی بەدەستهاتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/080520222", "category": "world", "summary_length": 277, "article_length": 1765, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 826}, {"article": "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠١ - ٠٧ - ٢٠٢١ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شام، تویتێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەمین عیسا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت \"نیگەرانین لە گیان لەدەستدانی ئەمین عیسا، کە راپۆرتەکان وا نیشاندەدەن لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گیرابێت. \" لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شام ئاماژە بەوە دراوە، هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر گیراوان و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ بکات پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ دا بکرێت و سزابدرێت. باڵیۆخانەی ئەمریکا لە شام داوای لێکۆڵینەوەیەکی '' بەپەلە و روون '' لە گیانلەدەستدانی ئەمین عیسا دەکات. رۆژی یەکشەممەی رابردوو ٢٧ - ٠٦ - ٢٠٢١ نووسینگەی كاروباری دادوەری و چاكسازی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا روونكردنەوەیەكی لەبارەی گیان لەدەستدانی كەسێك بەناوی ئەمین عیسا عەلی بڵاوکردەوە كە وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، \"ئەو کەسە لە ٢٢ی ئایارەوە بەتۆمەتی پێدانی بەرتیل لە چاكسازیی غوێران لە حەسەكە بەندكرابوو. \" بەگوێرەی روونكردنەوەكە، رۆژی ٢٨ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی چاكسازیی غوێران لە حەسەكە هەواڵی گیان لەدەستدانی گیراوێكی پێ راگەیاندوون. \"رێوشوێنی یاسایی گیرایەبەر و تەرمی کەسەکە گواسترایەوە دادپزیشكی نەخۆشخانەی شەهید ساریە بۆ توێكاری و ئاگاداركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و داواكاری گشتیی و پزیشكی دادی. \" هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، دوای لێكۆڵینەوە و پرسیاركردن، دەركەوت، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، بەتۆمەتی گەندەڵی و پێدانی بەرتیل راگیرا بوو. خۆیشی پێشتر نەخۆش و كێشەی تەندروستیی هەبووە و بەردەوام كەسوكارەكانی لەكاتی سەردانیكردنیدا دەرمان و چارەسەریی پزیشكیان بۆ دەهێنا. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: \"لە ئەنجامی راپۆرتی توێكاریی کە لەلایەن پزیشکانەوە واژۆ كراوە، دەركەوت هیچ شوێنەوارێكی تووندوتیژی و ئەشكەنجە لە جەستەیدا نەبینراوە و هۆكاری گیان لەدەستدانیشی جەڵتەی مێشك بووە\". هەروەها لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا رایگەیاندبوو کە ئەمین عیسا ئەمین عەلی لەژێر ئەشكەنجەیەكی زۆردا گیانی لەدەستداوە و پەیەدەی بە ئەنجامدانی تاوانەكە تۆمەتبار کرد. بەگوێرەی ئەو راگەیێندراوەی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا بۆ رای گشتی بڵاویکردووەتەوە، \"چەكدارانی پەیەدە تاوانێكی قێزەونیان دژی هەڤاڵ ئەمین عیسا ئەمین عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی لقی ئەنجامداوە، كە لەژێر ئەشكەنجەیەكی زۆر سەختدا لەنێو گرتووخانەكانیاندا شەهیدكرا. بەگوێرەی راپۆرتی توێكاریی پزیشكانی سەربەخۆ و بێلایەن، لە تەرمی شەهیدەكەدا شوێنەواری ئەشكەنجەی دڕندانە دەبینرێت كە پەڵەیەكی رەشە لە نێوچەوانیان، ئەمە جگە لە بوونی شوێنەواری شكان لە چەند شوێنێكی جەستەی و بوونی شوێنەواری گورزی بەهێز لەسەر هەردوو چۆك و ملی بە بەكارهێنانی كەرەستەی قورس و سووتاندنی بەشێكی دیكەی پشت ملی تاوەکو دەگاتە كەللەی سەری بە ئوتو. هەروەها سووتاندنی بەشێكی زۆری لە خوارەوەی بڕبڕەی پشتی تاوەکو دەگاتە سەر شانەكانی بە زەیتی گەرم. ئەم جۆرە رەفتار و كردەوە دڕندانە تەنیا تاوانكاران و خراپەكان دەیكەن\". وەكو لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، \"بۆ وەبیرهێنانەوەش، شەهیدی ستەملێكراو رۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ لەلایەن چەكدارانی پارتی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە) داواكرابوو، دواتر لەلایەن مەفرەزەكانیانەوە دەستگیركرا و راپێچی گرتووخانەكانی بەناو داواكاریی سەربازیی سەر بە پەیەدە كرا كە پاشان هەر لەو گرتووخانەیەدا شەهیدكرا\". پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا دەڵێت، \"ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەون و دڕندانە لەکاتێکدایە، هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بەگشتی و ئەمریكییەكان بەتایبەتی بەردەوامن بۆئەوەی دانوستاندنەكان دەستپێبكەنەوە بۆ بەدیكردنی یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد و درێژەدان بە دانوستاندنەكانی نێوان ئەنەكەسە و پارتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كورد (پەیەنەكە) كە ئەمەش پەیامێكی خراپ و نەرێنییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە بۆ تێكدانی رەوشەكە\". دەقی تویتەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شام \" ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە هەواڵی گیانلەدەستانی ئەمین عیسا عەلی لەژێر دەستی هەسەدە. داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و روون دەکەین. هەرکەسێک بەرپرسیاربێت لە ئەشکەنجەدان یاخود مامەڵەیەکی خراپی زیندانیان، دەبێت سزابدرێت. \"", "summary": "باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شام لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەمین عیسا دەردەبڕێت و داوای لێکۆڵینەوەیەکی '' بەپەلە و روون '' لە شێوازی گیان لەدەستدانەکەی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010720211", "category": "world", "summary_length": 184, "article_length": 3628, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 1627}, {"article": "هەر لە ئیتاڵیا و لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا، نزیکەی چوار هەزار کەس چاکبوونەتەوە و نزیکەی دوو هەزار و ٢٥٠ کەسیش لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان. هاوکات لە فەرەنسا ٨٩ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، بەو جۆرەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە گەیشتە ٢٦٤ کەس. حکومەتی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا نۆ هەزار و ١٣٤ تووشبووی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا هەن، ٩٣١ کەس لەوان باری تەندروستییان جێگیر نییە. تاوەکو ئێستا نزیکەی ٢١٥ هەزار کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی نۆ هەزار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٨٣ هەزار و ٣١٣ کەس چاکبوونەتەوە.", "summary": "کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر دەبێت و لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا تەنیا لە ئیتاڵیا ٤٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە ئەوروپییە بۆ دوو هەزار و ٩٧٨ کەس بەرزبوەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/180320207", "category": "world", "summary_length": 251, "article_length": 566, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 272}, {"article": "لەماوەی شەش هەفتەی رابردوودا، تووشبوون بە کۆرۆنا داکشانی بەخۆوە بینی، بەڵام ئێستا ژمارەکە بەرزبووەتەوە. ویلایەتی تێکساس یەکێکە لەو ویلایەتانەی کە جێی نیگەرانییە و ژمارەی تووشبوو بۆ سەروو ١٥٠ هەزار کەس بەرزبووەتەوە و مردووانیش لە ٢ هەزار و ٤٠٠ کەس تێپەڕیوە. گرێگ ئەببۆت، حاکمی ویلایەتەکە لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە سەردانی ویلایەتەکەی کردبوو، کۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان رێکخست. حاکمی تێکساس گوتی \"دەبێت لەوە تێبگەین کە نەخۆشیی کۆڤید - ١٩ لە چەند هەفتەی کەمی رابردوودا، هەڵکشانێكی گەورە و مەترسیداری تۆمارکردووە. ژمارەی تووشبووانی رۆژانە لە ٢ هەزار تووشبووەوە بۆ زیاتر لە ٥ هەزار تووشبوو بەرزبووەتەوە. هاوکات، ئەوانەشیان کە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن رۆژانە لە ٢ هەزار کەسەوە بۆ ٥ هەزار بەرزبووەتەوە\". مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە هاوکات سەرۆکی تیمی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە داوای لە خەڵک کرد دەمامک بەکاربهێنن و گوتی \"ئەگەر بەرپرسە نێوخۆییەکان بە راوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتەکەتان هانتان دەدەن تاوەکو دەمامک بەکاربهێنن، ئەوا ئێمەش هانتان دەدەین هەمووتان بەکاریبهێنن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە ناتوانن دوورگیریی کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکەن. بەکارهێنانی ماسک شتێکی باشە و ئێمە لەڕووی ئەزموونەوە دەزانین کە رێگری لەخێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکات\". هەڵکشانەکە بەتایبەتی لە ویلایەتەکانی رۆژئاوا و باشووری ئەمریکا بەدیدەکرێت، کە زووتر لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵات و باکوور دەستیان بە کردنەوەی بازاڕەکان کرد. فلۆریداش یەکێكە لەوانە. رۆن دیسانتیس، حاکمی ویلایەتی فلۆریدا دەڵێت: \"ئێمە دەمانزانی خەڵکێکی زیاتر تووشدەبن، ئەوەش بەهۆی گەڕانەوەی کارەکان وەک رۆژانی رابردوو، زۆربەی تووشبوون بەهۆی ئەوەیە کە خەڵک گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و پێڕەوی دوورگیریی کۆمەڵایەتی ناکەن\". جگە لە هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان، ئێستا تەمەنی تووشبووانیش گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و وردەوردە بەپێی ئامارەکانی ئەمریکا لە پیرەوە بەرەو گەنجان دێت. تێکڕای تەمەنی تووشبووان لە مانگی ئاداردا لە فلۆریدا، ٦٠ ساڵان بوون، لە مانگی نیسان ٥٠ ساڵان بوون، بەڵام ئێستا لەو ویلایەتە لەنێوان ٣٣ تاوەکو ٣٦ ساڵانە. هەندێ تووشبووی خوار تەمەن ٣٠ ساڵانیش هەن. ماوەی چوار رۆژە ئەمریکا رۆژانە زیاتر لە ٤٠ هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا رادەگەیێنێت، لە کاتێکدا لە گەرمەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵ، هیچ کاتێك هێندە تووشبووی کۆرۆنا تۆمارنەدەکران. هەفتەی رابردوو سەنتەری چاودێری و رێگریی لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) ئەنجامی رووپێوییەکی بڵاوکردەوە، کە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەندێک ویلایەتی ئەمریکا دە هێندە لە ئامارە فەرمییە راگەیێنراوەکان زیاترە. جێرێمی پاول، سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاند کە نادڵنیایی زۆر لە بووژانەوەی ئابووریی ئەمریکا بەدیدەکرێت و ئەم بووژانەوەیەی ئابووریش لەو وڵاتە بەندە بە چۆنییەتی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ پاڵپشتیکردن لە ئابووریی ئەمریکا. جێرێمی پاول بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ - ٠٦ - ٢٠٢٠ لەبەردەم کۆنگریسی ئەمریکا وتارێک پێشکەش بکات سەبارەت بە رەوشی ئابووریی ئەمریکا و راشیگەیاند، چالاکییە ئابوورییەکان لە چەند هەفتەی رابردوو لە هەندێ ویلایەت دەستیان پێکردووەتەوە دوای ئەوەی قەدەخەی هاتووچۆ لەو ویلایەتانە هەڵگیران. سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاند، سەرەڕای دەستپێکردنی جموجۆڵی ئابووری لە هەندێ ویلایەت، بەڵام هێشتا رێگەی بووژانەوەی ئابووری ئەستەم و دژوارە و دەشڵێت: دۆخی ئێستا پێویستی بەوەیە هەموو لایەنەکانی ناو حکومەت پێکەوە هاوکاربن بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووری و گەشانەوەی بازاری ئەو وڵاتە. بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی زیانە ئابوورییەکانی دوای کۆرۆنا سەدان ملیار دۆلار یارمەتی دارایی پێشکەش بە کۆمپانیا و هاووڵاتییانی ئەمریکا کردووە. بەپێی دوایین ئامارەکانی ۆردمیتەر کە ئامارەکانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان کۆدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و ٦٨١ هەزار و ٨٠٠ کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیە ١٢٨ هەزار و ٧٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ملیۆنێک و ١١٧ هەزار و ١٧٧ کەسیش چاکبوونەتەوە. ئێستا کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان ١٠ ملیۆن و ٤١٢ هەزاری تێپەڕاندووە و لەو ژمارەیەش ٥٠٨ هەزار و ٢٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٦٦٨ هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "دوای نزیکەی شەش مانگ لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و گرتنەبەری رێکاری تەندروستیی تووند، هەڵکشانێکی نوێی تووشبووان لە چەند ویلایەتێكی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/300620204", "category": "world", "summary_length": 167, "article_length": 3780, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 1695}, {"article": "مۆریسن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە کانبێرای پایتەخت بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند جیهان پێویستی بەوەیە بزانێت کە چی روویداوە. چین هۆشداریداوەتە ئوستراڵیا کە ئەو هەنگاوەیان کاریگەری لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان دەبێت، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بازرگانەکانی ئوستراڵیا، لە کاتێکدا کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی دیکە دەکات پشتگیری لەم جۆرە لێکۆڵینەوانە بکەن. لە بەرامبەریشدا، چین دەڵێت ئوستراڵیا بووەتە تووتی ئەمریکا و هەرچی واشنتن بڵێت و بیکات کانبێراش دووبارەی دەکاتەوە. هەندێ لە بازرگانەکانی ئوستراڵیا لە دژی ئەم لێپرسینەوەیەن و هۆشداریدەدەن کە ئابووریی وڵاتەکەیان زیانی گەورەی بەردەکەوێت ئەگەر چین بازرگانیی لەگەڵ ئوستراڵیا رابگرێت. پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی ئەو داوایەی ئوستراڵیا بەرەو خراپی رۆشتوون بەتایبەتیش دوای ئەوەی حکومەتی ئوستراڵیا کارکردنی کۆمپانیای هواوی چینیی لە وڵاتەکەیدا قەدەخەکرد، هەرەوەها چیدیکە چین وەکو جاران مەی و خەڵۆزی ئوستراڵیا هاوردە ناکات. لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا هیچ بەڵگەیەکی بینیوە لەبارەی ئەوەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیگەیەکی پەیمانگەی ڤایرۆسناسییە لە ووهان، گوتی \"بەڵێ بینیومە\". لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دوای چەند کاژێرێک بوو لەوەی کە نووسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، باوەڕیان وانییە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن مرۆڤەوە دروستکرابێت. دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گرت بەوەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی چین دەکات و گوتی: \"رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەبێت شەرم بیانگرێت، چونکە ئەوان وەکو ئاژانسێکی پەیوەندیی گشتین بۆ چین\". ترەمپ رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بە ئیدارەدانی خراپ و شاردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد و رایگەیاند \"نابێت ئەوان بەهانە بهێننەوە کاتێک خەڵک هەڵەی مەترسیداری وا دەکەن کە دەبێتە هۆی مردنی سەدان هەزار کەس لە جیهاندا\". تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەگوترێت سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی شاری ووهانە لە چین، لانیکەم لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا زیانێکی زۆری ماددی و گیانییان بەرکەوتووە. تائێستا لە جیهاندا زیاتر سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٢٣٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "سکۆت مۆریسن، سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی رژدە لەسەر پێکهێنانی لێکۆڵینەوەیەک بۆ ئاشکراکردنی چۆنیەتی دروستبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رێگە بە سەرهەڵدانەوەی نەدرێت و رەتیشیکردەوە هیچ مەبەستێکی سیاسی لەپشت ئەو داواکارییەی وڵاتەکەیەوە هەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010520206", "category": "world", "summary_length": 283, "article_length": 2072, "summary_token_count": 130, "article_token_count": 911}, {"article": "دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی گوت ئەو باوەڕی بە حەبەکە هەیە و چەندین کەسی دیکەش هاوڕان لەگەڵ ئەو کە هایدرۆکسی کلۆرۆکوین سوودی بۆ کەمکردنەوەی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە. ترەمپ گوتی: \"من تەنیا دەمەوێ ژیانی خەڵک رزگاربکەم، ئینجا لە رێگەی هایدرۆکسی بێت یا هەر شتێکی دیکە. تەنیا دەمەوێ ژیان رزگاربکەم. ئەگەر ژیانی خەڵک رزگاربکەی ئەوا زۆر باشە\". ترەمپ هەروەها گوتی: \"من کەسێک بووم کە باوەڕم بە هایدرۆکسی هەبوو، من خۆم بەکارم هێناوە و هیچ کێشەشم لەگەڵی نەبووە. زۆر خەڵک لەگەڵم هاوڕان. ئەنجامی پشکنینەکانیش باشبوون و ئەوانیش رێزیان لێی گرت، بابزانین چۆن دەبێت\". سەبارەت بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، کە ئێستا گەورە کۆمپانیاکانی بواری دەرمان لە ئەمریکا لەوانە مۆدێرنا و ڤایزەر کاری لەسەر دەکەن. ترەمپ گوتی: \"کاری باش لەسەر ڤاکسین دەکەین. بەرەوپێشچوونی باشیش لە رووی دەرمانسازییەوە بەدیهاتوون. ئەمە زۆر گرنگە هایدرۆکسیکلۆرۆکوین یا کلۆرۆکوین لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا خرایە تاقیگەکان بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ بۆ کۆرۆنا سوودی لێ دەبینرێت یان نا. هێشتا ئەنجامی تاقیکردنەوەکان نەگەیشتبوونە کۆتایی، ترەمپ بەرگری لەو حەبە دەکرد، دەیگوت رۆژانە دەیخۆم بۆ ئەوەی تووشی کۆرۆنا نەبم. ترەمپ ئەو کاتە بەرگری لە هایدرۆکسی دەکرد کە کۆرۆنا تەنگی بە وڵاتەکەی هەڵچنیبوو، گورزێکی گەورەی بە ئابوورییەکەی گەیاندبوو، خەڵکێکی زۆریش بەپەتاکە گیانیان لەدەستدابوو. ئێستا لە ئەمریکا زیاتر لە ٤ ملیۆن و نیو خەڵک تووشی کۆرۆنا بوون، نزیکەی ١٥٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هایدرۆکسی لەلایەن دکتۆر فاوچی، پزیشکە ناودارەکەی کۆشکی سپی رەتکرایەوە، دواتریش رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان بۆیان دەرکەوت کە ئەم حەبە زەرەری زیاترە لە سوودەکانی، زیانەکانیشی لە چوارچێوەی نەخۆشییەکانی دڵدا خۆیان دەبیننەوە.", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت باوەڕی بە دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین بۆ رێگری لە تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە، کە لە بنەڕەتدا دەرمانەکە بۆ چارەسەری مەلاریا بەکاردەهێنرێت. ترەپم دەڵێت دەرمانەکەی بەکارهێناوە و سوودیشی لێی بینیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/300720201", "category": "world", "summary_length": 212, "article_length": 1599, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 720}, {"article": "سدیق سدیقی، گوتەبێژی ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاند، \"ئەمڕۆ سەرۆک غەنی دەستی بە پرۆسەیەک کرد کە ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییانی تاڵیبان دەگرێتەوە کە دەکرێت ژمارەیان بگاتە دوو هەزار کەس، ئەوەیش وەک نیازپاکییەک بۆ ئەوەی لەکاتی جەژندا لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە ئاگربەست رابگەیێندرێت\". تاڵیبان بزووتنەوەیەکی سیاسی و رێکخراوێکی چەکداریی سوننەیە و لەنێوان ساڵانی ١٩٩٦ و ٢٠٠١ ـدا نزیکەی سێ لەسەر چواری خاکی ئەفغانستانی لەژێر دەستدا بوو. لە مانگی رەمەزاندا سەرۆکی ئەفغانستان داوای لە بزووتنەوەی تاڵیبان کرد بە درێژایی مانگی رەمەزان چەکەکانیان دابنێن و دەرفەت بە حکومەت بدەن بەرەنگاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە. بەڵام بزووتنەوەی تاڵیبان ئاگربەستی مانگی رەمەزانی لەگەڵ حکومەت رەتکردەوە و رایگەیاند، \"لەم کاتەدا هەر جۆرە ئاگربەستێک نالۆژیکییە\". بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا کە لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ واژۆکراوە، دەبێت بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشەکانی بۆ سەر شارە گەورەکان بوەستێنێت و دەست بە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەت بکات و تاوەکو مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢١ سەرجەم هێزە بیانییەکانی نێو ئەفغانستان هەنگاو بە هەنگاو لەو وڵاتە بکشێنەوە. ساڵی ٢٠٠١ و دوای هێرشەکانی ١١ی سێپتێمبەر، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان و کۆتاییان بە بەڕێوەبردنی کاروباری ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە هێنا، بەڵام شەڕ بەردەوامبوو و خەڵکێکی زۆریش کوژراون، لەوانەش کوژرانی نزیکەی دوو هەزار و ٤٤٥ سەربازی ئەمریکی و ٤٤٥ سەربازی بەریتانی. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ـدا ئەمریکا و تاڵیبان رێککەوتنی ئاشتیی نێوانیان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئەفغانستان واژۆکرد.", "summary": "سەرۆکی ئەفغانستان بڕیاری دا نزیکەی دوو هەزار چەکداری بزووتنەوەی تاڵیبان ئازاد بکات، ئەوەیش وەک پیشاندانی نیازپاکییەک بۆ ئەوەی لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە سێ رۆژ ئاگربەست رابگەیێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/240520204", "category": "world", "summary_length": 185, "article_length": 1485, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 672}, {"article": "کارگەکە ناوی \"کارێکس بی ئێچ دی\"یە و یەک لەسەر پێنجی کۆندۆمەکانی جیهان لە مالیزیا دروستدەکات. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی مالیزیا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند و کارگەکە ناچاربوو بۆ ماوەی هەفتەیەک کارەکەی رابگرێت و ئێستاش تەنیا بەشی دوو مانگی دیکە کۆندۆمی ئامادەکراوی ماوە کە هەناردەیان بکات. بەڕێوەبەری کارگەکە دەڵێت، لەبەر ئەوەی قەدەخەی هاتووچۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان راگەیێنراوە و خەڵکی لە ماڵەکانیان دەمێننەوە و نایانەوێت منداڵیان ببێت، خواستی بەکارهێنانی کۆندۆم دوو بەرامبەری پێشتر زیادیکردووە. کارگەکە ساڵانە زیاتر لە ٥ ملیار کۆندۆم دروستدەکات و هەناردەی زیاتر لە ١٤٠ وڵاتی جیهان دەکات، بەڵام لەم کاتەدا، لەبەر داخستنی سنوور و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان وڵاتەکاندا، کارگەکە چیدی ناتوانێت وەکو پێشوو ئەو ژمارەیە هەناردە بکات. هەروەها بەڕێوەبەرەکە هۆشداریش دەدات کە نرخی کۆندۆم زۆر بەرز بێتەوە، چونکە لەگەڵ ئەوەی ئێستا کرێکارەکانیان تەنیا نیوەی کاتی پێشوو کاردەکەن، بەڵام ئەوان هەر بەردەوامن لە پێدانی مووچەکەیان بێ کەمکردنەوە، بۆیە دەڵێت تێچوویان زیاددەبێت.", "summary": "گەورەترین کارگەی کۆندۆم هۆشداریدەدات لە نەمانی کۆندۆم لە سەرانسەری جیهان، چونکە هەناردەکردنیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە % ٥٠ دابەزیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280320205", "category": "world", "summary_length": 132, "article_length": 986, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 438}, {"article": "یەکەم گەشتی تاقیکاریی کەپسوولە خێراکە لە شاری لاس ڤێگاسی سەر بە ویلایەتی نیڤادا سازدرا. لەو تاقیکردنەوەدا دوو سەرنشین چوونە ناو کەپسوولەکە و بەناو لوولە موگناتیسییەکەدا گەشتیان کرد. ئەو کەپسوولە لە ٣٠ چرکەدا کیلۆمەترێک دەبڕێت. ئەندازیارانی ئەو کۆمپانیایە دەڵێن، کەپسوولەکە لە ماوەی کاژێرێکدا دەتوانێت ١٠٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت، بەوەش گواستنەوەی خەڵک لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە زۆر نزیکتر دەکاتەوە. گرووپی کۆمپانیاکانی ڤیرجین دەڵێن، \"ئەمە شۆڕشێکی نوێی تەکنەلۆژییە\" و هەستدەکەن ئەوان بەو کارەیان لە بواری تەکنەلۆژیادا لەبەردەم دروستکردنی مێژوویەکدان. گرووپی کۆمپانیاکانی ڤیرجین پلانیشیان هەیە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ تەواوی کارەکانی ئەو پرۆسەیە تەواوبکەن و مۆڵەتی سەلامەتیی گەشتکردن وەربگرن بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیاکە بگاتە قۆناخی بەکارهێنانی ئاسایی و گەشتیاران بتوانن داوای بلیتی گەشتکردن بەو کەپسوولە بکەن. جگە لە خێراییەکەی، یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندێتییەکانی ئەو کەپسوولە گوێزرەوەیە ئەوەیە کە هیچ کاربۆنێک دەرنادات و بە تەواوی دۆستی ژینگەیە. ئەندازیاران دەڵێن، گەشتێکی ئاسایی نێوان سان فرانسیسکۆ بۆ لۆس ئەنجلس کە دووریی نێوانیان زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتر دەبێت، بە فڕۆکە کاژێرێک و نیوێک و بە شەمەندەفەریش هەندێک جار ١٢ کاژێر دەخایێنێت، بەڵام ئەو کەپسوولە تەکنەلۆژییە تازەیە ئەو ماوەیە بە ٤٢ خوولەک دەبڕێت. کۆمپانیاکانی گرووپی ڤێرجین، بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە بواری گەشتە نائاساییەکاندا بەناوبانگن. لە مانگی تەممووزی رابردووشدا پرۆژەی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی گەشتی بۆشایی ئاسمانیان راگەیاند کە مرۆڤی ئاسایی دەتوانێت گەشت بۆ ناو بۆشایی ئاسمان بکات و لەوێوە دەتوانێت دیمەنی زەوی ببینێت و بشگەڕێتەوە.", "summary": "ئەم گەشتە لە رێگەی ئامێرێکی شێوە کەپسوولەوە دەکرێت کە بەناو لوولەیەکی بەتاڵدا دەڕوات کە وەک سکەی شەمەندەفەر کاردەکات، بەڵام ئەم سکە لوولەییە بەهێزی موگناتیسی کاردەکات و گوێزرەوە شێوە کەپسوولەکە رادەکێشێت و بە خێراییەکی زۆر گەشتەکەی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0911202015", "category": "world", "summary_length": 238, "article_length": 1497, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 682}, {"article": "ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتییەکە ئاسمانەکەی بەڕووی فڕۆکەکانی رووسیا دادەخات؛ گوتیشی، هەریەکە لە کەناڵەکانی \"RT - رووسیا تودەی و سپوتنیک\" کە سەر بە دەوڵەتی رووسیان، لە یەکێتیی ئەوروپا قەدەخە دەکرێن. بە گوتەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، لەسەر هێرشەکانی سەر ئۆکراینا، یەکێتیی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر بێلاڕووسدا دەسەپێنێت. یەکێتیی ئەوروپا چەک بۆ ئۆکراینا دابیندەکات ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین ئاماژە بەوە دەکات، یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی دارایی پێشکێش بە ئۆکراینا دەکات بۆ دابینکردنی چەک؛ ئەوەش یەکەم جارە لە مێژوودا کە یەکێتیی ئەوروپا هەنگاوێکی لەو شێوەیە بگرێتەبەر. سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بڕیاری یەکێتیی ئەوروپا بە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکراینا بە \"خاڵی وەرچەرخان\" ناودەبات. لە ٢٤ - ٠٢ - ٢٠٢٢ سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا، ئەوەش ناڕەزایی زۆری نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و رووسیای رووبەڕووی شەپۆلێک لە سزای نێودەوڵەتی کردەوە. جگە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، بەریتانیا، کەنەدا و چەند وڵاتێکی دیکەش سنووری ئاسمانیی وڵاتەکانیان بەڕووی فڕۆکەکانی رووسیا داخستووە.", "summary": "سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، \"بۆ یەکەمجار لە مێژوودا\" یەکێتیی ئەوروپا چەک بۆ وڵاتێک [ئۆکراینا] دابیندەکات کە لەژێر هێرشدایە؛ دەشڵێت، ئاسمانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بەڕووی فڕۆکەکانی رووسیا دەدەخەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2702202217", "category": "world", "summary_length": 214, "article_length": 1023, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 489}, {"article": "ئۆڵاف شۆڵتز، راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا، بەڵێنی خۆی بۆ یەکسانکردنی ژمارەی ژنان و پیاوان لە نێو حکومەتەکەیدا بردەسەر. هەر بەوەش نەوەستا، بەڵکو پێگە ئەمنی و دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی رادەستی ژنان کردن. بۆیەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا، وەزیرانی دەرەوە و نێوخۆی ئەڵمانیا ژن دەبن. هەروەها بۆ سێیەمجار لەسەر یەک، وەزیری بەرگرییەکەی ژن دەبێت. ئۆلاف شۆڵتز، رۆژی دووشەممە گوتی: \"لە نێو ئەم حکومەتەدا، ئاساییش دەکەوێتە دەستی ژنانی بەهێزەوە. \" ئەو سەرکردە سۆشیاڵ دیموکراتە بە هاوپەیمانیێک حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا بەڕێوەدەبات کە لە پارتی سۆشیاڵ دیموکرات، پارتی سەوز و پارتی دیموکراتە ئازادەکان پێکهاتووە. شۆڵتز گوتی: \"ژنان و پیاوان هەر یەکەیان نیوەی دانیشتووان پێکدەهێنن، بۆیە پێویستە ژنانیش نیوەی دەسەڵاتیان بەدەستەوە بێت. زۆر سەربەرزم کە ئەم شتەمان بەدیهێناوە. \" ئەمەش بە واتەی ئەوە دێت کە جگێرەوە پیاوەکەی ئەنگێلا مێرکل توانی ئەو شتە بەدیبهێنێت کە ماوەی شازدە ساڵ ژنە بەهێزەکەی ئەڵمانیا نەیتوانی بەدییبهێنێت، کە ئەویش دابەشکردنی یەکسانیی پۆستە باڵاکانی حکومەتە بەسەر هەر دوو رەگەزەکەدا. مێرکلی نەریتخواز بۆ ماوەیەکی زۆر خۆی لە وشەی فێمینزم بەدوورگرت. تاوەکو ساڵانی کۆتایی دەسەڵاتەکەشی، بە دەگمەن باسی لە بەرەوپێشبردنی رۆڵی ژنان دەکرد. بە جۆرێک کە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی دەڵێت: \"ژنان زۆر بەرەوپێشچوونیان بەخۆیانەوە نەبینیوە لە ئەڵمانیا\". تەنانەت لە سیاسەتیشدا، کە مێرکل بووە نموونە بۆ زۆر لە ژنان، ژمارەی وەزیر و ئەندام پەرلەمانە ژنەکان لە ماوەی دەسەڵاتەکەیدا تەنیا یەک لەسەر سێ بوو. بەڵام رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەو بارەیەوە دەڵێت: \"زۆر کەس سەردەمە درێژ و بەناوبانگەکەی مێرکل بەو هۆکارە دەبینن کە وای لە بەڕێز شۆڵتز و تیمەکەی کردووە ناچار بن پاڵپشتیی یەکسانی رەگەز بکەن لە دابەشکردنی پۆستەکاندا\". نانسی فەیزەر، نوێنەری پارتی سۆشیاڵ دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەرێمی هێس، دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا. لە گوتاری پەسەندکردنی راسپاردنەکەیدا، فەیزەر باسی لە رووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژیی راستڕەوەکان کرد. فەیزەر لە ماوەی رابردوودا، یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی لیژنەکانی پەرلەمانی هێس و لێکۆڵینەوەی لەو دۆسیانەدا کردووە کە پۆلیس و ئاژانسە هەواڵگرییەکان نەیانتوانیوە لەسەر \"تیرۆر\"ی راستڕەوەکان ئاشکرایان بکەن. لە ٣٠ - ٠٧ - ١٩٧٠ لە باد سۆدن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا لەدایکبووە سەر بە پارتی سۆشیاڵ دیموکراتە. لە ٠٥ - ٠٤ - ٢٠٠٣ بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەرێمی هێس. ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٩ بووەتە سکرتێری گشتیی پارتی سۆشیاڵ دیموکرات لە هەرێمی هێس. لە ٠٤ - ٠٩ - ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی فراکسیۆنی سۆشیال دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەرێمی هێس. لە ٠١ - ١٠ - ٢٠١٩ بە سەرکردەی پارتی سۆشیاڵ دیموکرات لە هەرێمی هێس هەڵبژێردراوە. ئانالینا بیێربۆک بەربژێرکراوە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەمین وەزیری دەرەوە کە ژن بێت لە مێژووی وڵاتەکەیدا. ئەوەی جێی سەرنجە، ئەم ژنە تەمەن ٤٠ ساڵە پێشتر جیمناست (یاریزانی جیمناستیک) بووە. ئانالینا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی سەوز؛ لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا نەیتوانی خەونی جێگرتنەوەی مێرکل بەدەستبێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نیگەرانیی دەنگدەران لە بارەی گۆڕانی کەشوهەوا و بەڵێنەکانی خۆی بۆ هێنانەدیی \"دەستپێکێکی تازە\" بۆ ئەڵمانیا، ئەویان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٦ی ئەیلوولدا گەیاندە پلەی سێیەم و ١٥ % ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. لە ١٥ - ١٢ - ١٩٨٠ لە شاری هانۆڤەر لەدایکبووە. لە ٢٠١٣ - ٢٠٢١ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدڕالیی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) بوو. ٢٠٠٩ - ٢٠١٣ سەرۆکی هاوپەیمانی (هاوپەیمانیی ٩٠ و سەوزەکان) بوو لە براندنبێرگ. ٢٧ - ٠١ - ٢٠١٨ دووبارە بە سەرۆکی هاوپەیمانەکە هەڵبژێردرایەوە و تائێستاش ئەو پۆستەی بەدەستەوەیە. کرستینە لامبغێشت کە لە کابینەی مێرکلدا وەزیری داد بوو، ئێستا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری دەستنیشانکراوە. ١٩ - ٠٦ - ١٩٦٥ لە مانهایم لەدایکبووە. سەر بە پارتی سۆشیاڵ دیموکراتە. ١٩٩٨ - ٢٠٢١ ئەندامی پەرلەمانی فیدڕالیی ئەڵمانیا بووە - ٢٠١٣ ٢٠١٧ سەرۆکی فراکسیۆنی سۆشیاڵ دیموکرات بووە لە پەرلەمانی فیدڕالی وڵاتەکەی. ١٤ - ٠٣ - ٢٠١٨ تاوەکو ٢٧ - ٠٦ - ٢٠١٩ سکرتێری دارایی پەرلەمان بووە. ٢٠ - ٠٥ - ٢٠٢١ بووەتە وەزیری کاروباری خێزان، بەساڵاچووان، ژنان و گەنجان. ٢٧ - ٠٦ - ٢٠١٩ بووەتە وەزیری داد و پاراستنی بەکاربەر", "summary": "رۆژی چوارشەممە، لە پەرلەمانی فیدڕاڵیی ئەڵمانیا، راوێژکاری نوێ هەڵدەبژێردرێت و سوێندخواردنی دەستووریی کابینەکەی بەڕێودەچێت. هەرچەندە ئەنگێلا مێرکل پۆستی راوێژکار بۆ پیاوێک بەجێدێڵێت، بەڵام حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا لە هەموو کابینەکانی پێشوو ژنی زیاتری تێدا دەبن. بە دیاریکراوی، نیوەی وەزیرەکانی کابینەکە ژن دەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/071220212", "category": "world", "summary_length": 311, "article_length": 3807, "summary_token_count": 142, "article_token_count": 1824}, {"article": "مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا وەڵامی قسەکانی نێو کتێبە نوێیەکەی جۆن بۆڵتن لەبارەی دۆناڵد ترەمپ و ماوەی کارکردنی لە کۆشکی سپی داتەوە و نووسیوویەتی: \"منیش لە ژوورەکە بووم\"، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ راستی و دروستی قسەکانی کتێبەکەی بۆڵتنە کە بۆڵتن ناوی کتێبەکەی ناوە '' ئەو ژوورەی شتەکانی تێدا روویدا ''. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو کتێبەکەی نەخوێندووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە و بینیوویەتی، جۆن بۆڵتن لە کتێبەکەیدا ژمارەیەک درۆ، قسەی هەڵبەستراو و نیوە راستی بڵاوکردووەتەوە. پۆمپەیۆ دەشڵێت: \"ئەمە هەم جێگەی داخ و هەمیش مەترسیدارە کە ئەمە دوایین رۆڵی جۆن بۆڵتنە کە خیانەتکردن و زیانگەیاندنە بە ئەمریکا لە رێگەی پێشێلکردنی ئەو متمانەیەی خەڵکی ئەمریکا پێیانە\". وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: \"بۆ دۆستەکانمان لە سەرانسەری جیهان، ئێوە دەزانن ئەمریکای سەرۆک ترەمپ هێزێکە بۆ کاری چاکە لە جیهاندا\". وەڵامەکەی پۆمپەیۆ بۆ بۆڵتن لە کاتێکدایە بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەر کتێبە نوێکەی بۆڵتن بڵاوکراونەتەوە، جۆن بۆڵتن لە شوێنێکدا دەڵێت: \"مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە گەورەترین دیپلۆماتکاری دۆناڵد ترەمپە، لە پشتی ترەمپەوە گاڵتەی بە هەوڵەکانی سەرۆک کردووە. بەتایبەت دوای کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور لە ساڵی ٢٠١٨، پۆمپەیۆ بە ترەمپی گوتووە کەسێکی زۆر گەمژەیە و دواتریش گوتوویەتی: ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ لە هەوڵەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور سفرە\". بۆڵتن لە بەشێکی دیکەی پەرتووکەکەیدا باس لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا کشاندەوە و رێگەی بە تورکیا دا شەڕی دژی داعش بگرێتەدەست، وێڕای هۆشدارییەکانی بەرپرسانی کابینەکەی و ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا. هەروەها بۆڵتن نووسیویەتی کە مایک پۆمپەیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەمان رای ماکرۆنی هەبووە و گوتویەتی: \"ئەردۆغان داعشی بەلاوە گرنگ نییە. \" بۆڵتن دەشڵێت، خۆی و مایک پۆمپەیۆ هاوڕابوون کە تێڕوانینی ئەمریکا و تورکیا بۆ کورد جیاوازە و یەکناگرنەوە. ئەم پەرتووکە هێشتا بڵاونەبووەتەوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای تووڕەکردووە و دەیەوێت رێگە لە بڵاوبوونەوەی بگرێت. بڕیارە ئەم پەرتووکەی بۆڵتن لە ٢٣ی حوزەیران بڵاوبکرێتەوە، لە بەشێکی دیکەی پەرتووکەکەیدا بۆڵتن باسی لەوەکردووە ترەمپ هێندەی بەلایەوە گرنگە جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا هێندە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای بەلاوە گرنگ نییە، هەر لەسەر ئەم بنچینەش بڕیارەکانی دەردەکات. تائێستا لە ماڵپەری ئەمازۆن زۆرترین داواکاریی پێشوەختە بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە پێشکەشکراون. لەسەر نووسینی ئەم پەرتووکە کۆشکی سپی سکاڵای لە دژی بۆڵتن تۆمارکردووە و دەیەوێت بەهەر رێگەیەک بێت نەهێڵێت پەرتووکەکە بڵاوبکرێتەوە. وڵیام بار، سەرۆکی داواکاریی گشتیی ئەمریکاش دەڵێت نابێت کەسێک ئەو زانیارییانە بڵاوبکاتەوە کە نهێنین و بەهۆی پۆستەکەیەوە دەستیکەوتوون. جۆن بۆڵتن لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کاریکردووە و کەسێکی نزیک بووە لە دۆناڵد ترەمپ لە هەندێک شوێن ترەمپ بە \"هەڵۆ\"کەی کۆشکی سپی ناوی دەبرد، بەڵام دواتر لەسەر ناکۆکییەکانی لەگەڵ ترەمپ لەسەر سیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر بە کۆریای باکوور دەستیلەکارکێشایەوە. ترەمپ و بۆڵتن لە دوو دۆستەوە بوون بە نەیاری یەکدی.", "summary": "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەڵامی قسەکانی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کتێبە نوێیەکەی دەداتەوە و دەڵێت: \"جۆن بۆڵتن کەسێکی خیانەتکار و درۆزنە و قسەکانی نێو کتێبەکەی راستنین و هەڵبەستراون\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/190620201", "category": "world", "summary_length": 210, "article_length": 2991, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 1394}, {"article": "دادگەکە بەهۆی سکاڵای حکومەتی رووسیاوە، بڕیارەکەی دەرکرد. کرملین پێیوابوو ئینستاگرام رەتیکردووەتەوە هەواڵی \"ناڕاست\" و داواکارییەکانی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەسەر تۆڕەکەی لاببات. ئینستاگرام و فەیبسووک، کە هەردووکیان لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەنداریی دەکرێن، هەر پێشتر لە لایەن دامەزراوەی تایبەت بە چاودێریکردنی میدیا و گەیاندنی رووسیاوە قەدەخە کرابوون، ئەوەش بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی دژی سەربازانی رووسیا. میدیای رووسیا بڵاوی کردووەتەوە، دادگەکە ئەپڵیکەیشنی واتساپ قەدەخە ناکات، هەرچەندە ئەویش سەر بە کۆمپانیای مێتایە، هەروەها باسی لەوەش کردووە کە حکومەتی رووسیا نیازی نییە ئەو هاووڵاتییانە سزابدات، کە وێرای قەدەخەکردنیان، فەیسبووک و ئینستاگرام بەکاردێنن.", "summary": "بە تۆمەتی پەرەدان بە تووندوتیژیی دژی رووسیا، دادگەیەکی مۆسکۆ هەر یەک لە تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستاگرامی لەو وڵاتە قەدەخە کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/210320227", "category": "world", "summary_length": 125, "article_length": 667, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 295}, {"article": "ئاژانسی ئەسۆشیەتدپرێس گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستکەوتووە کە لە رێگەی کامێرای ئەفسەرانی پۆلیس تۆمارکراوە، دەردەکەوێت پۆلیسی لیوزیانا پیاوێکی رەشپێست بەناوی رۆناڵد گرین لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێنن. هەرچەند ئەو پیاوە داوای لێبووردن دەکات لە بەرامبەر ئەوەی بە ئۆتۆمبێل رایکردووە، بەڵام پۆلیسەکان رۆناڵد دەدەنە بەر شەق و بۆکس، قاچ دەخەنە سەر سەری و بە تووندترین شێوە ئەشکەنجەی دەدەن. ئەم رووداوەی مانگی ئایاری ٢٠١٩ لە شاری مانرۆی لە لیوزیانا لەلایەن دەزگا حکومییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی بۆ دەکرێت. ئەوەی کۆمەڵگەی سڤیلی زیاتر تووڕە کردووە هەوڵی پەردەپۆشکردنی کوشتنی رۆناڵد گرینە، سەرەتا پۆلیس بە خێزانی قوربانییەکەی گوتووە کوڕەکەتان لەکاتی راکردنی لە پۆلیس بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بە دارێک و گیانی لەدەستداوە. دواتر لێدوانی خۆیان گۆڕی و گوتیان لەگەڵ پۆلیس لێی بووە بە شەڕ و لە رێگەدا گیانی لەدەستداوە. هەڵدانەوەی پەردە لەسەر ئەم رووداوە ئاڵۆزە چەند رۆژێک دوای ساڵیادی کوشتنی جۆرج فلۆید دێت، ئەو پیاوە رەشپێستەی لە ویلایەتی مینیسۆتا لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێست خنکێنرا، تاوەکو ئێستا دیار نییە ئاشکرابوونی کوشتنی رۆناڵد گرین خۆپێشاندان بەدوای خۆیدا دەهێنێت یان نا، بەڵام کوشتنی جۆرج فلۆید بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری لە دژی مامەڵەی خراپی پۆلیس لە بەرامبەر رەشپێستەکان جوڵاند.", "summary": "ئەشکەنجەدانی رەشپێستێک و کوشتنی لەلایەن پۆلیسی لیوزیانا جارێکی دیکە بابەتی مامەڵەی خراپی پۆلیس لەگەڵ کۆمەڵگەی رەشپێستەکان گەرمدەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/230520213", "category": "world", "summary_length": 135, "article_length": 1188, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 553}, {"article": "دوای ئەوەی بەشێک لەو گەمارۆیانەی بەسەردا جێبەجێکرا، مۆسکۆ بڕیاریدا بڕی هاوردەکردنی کاڵا و پێویستی لە ٩ وڵاتەوە زیاتر بکات کە بریتین لە؛ تورکیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا، بێلاڕووس، کازاخستان، میسر، قیرگزستان، تورکمەنستان و ئۆزبەکستان. رووسیا داوای لە تورکیایش کردووە جگە لە تەماتە، هەناردەکردن لە بەرهەمەکانی بیبەر، کولەکە و باینجانیش زیاد بکات. رووسیا گرنگترین بازاڕە بۆ هاوردەکردنی سەوزە و میوەی تورکی. تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا تورکیا بە بری ٣ ملیار و ٨٢ ملیۆن دۆلار سەوزە و میوەی هەناردەی دەرەوە کردووە کە زیاتر لە ملیارێک دۆلاری ئەو هەناردەیە بۆ رووسیا بووە. لەگەڵ ئەم بڕیارەی رووسیا، چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ بڕێکی زۆر زیاتری سەوزە و میوەی تورکیا هەناردەی رووسیا بکرێت. رووسیا بەو ٩ وڵاتەی گوتووە سنووردارییەکانی ساڵی رابردوو هەڵبگرن و بە هەناردەی زیاترەوە بەردەوام بن.", "summary": "دوای ئەو گەمارۆیانەی بەهۆی هێرشکردنە سەر ئۆکرایناوە لەسەری دانران، رووسیا بڕیاریدا هاوردەی سەوزە و میوە لە تورکیاوە زیاتر بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0503202216", "category": "world", "summary_length": 127, "article_length": 766, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 345}, {"article": "پەرلەمانی ئیسپانیا بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا و هەروەها درێژکردنەوەی باری نائاسایی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بەشداربوو. لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەنگی دا بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە. لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا ١٧٨ پەرلەمانتار بە بەڵێ و ٧٥ پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیان بە بڕیارەکە دا، ٩٧ پەرلەمانتاریش ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون. ئیسپانیا لە ناوەڕاستی مانگی ئاداردا باری نائاسایی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکەی پەرلەمانیش تاوەکو ٢٧ی ئەم مانگە باری نائاسایی لە ئیسپانیا بەردەوامدەبێت، بەڵام کارئاسانی بۆ کرانەوەی بازاڕەکان و هەروەها چوونە دەرەوەی خەڵک دەکرێت. لەسەر ئاستی ئەوروپا زۆرترین کەیسی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیسپانیا تۆمارکراوە. بەپێی ئامارەکان تائێستا ٢٥٣ هەزار و ٦٨٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە ٢٥ هەزار و ٨٥٧ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ١٥٩ هەزار و ٣٥٩ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "پەرلەمانی ئیسپانیا لەسەرداوای سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، دەنگی دا بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/070520202", "category": "world", "summary_length": 118, "article_length": 924, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 414}, {"article": "جۆزیپی کۆنتی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە گوتارێکیدا رایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە دەستدەکەن بە کەمکردنەوەی رێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆ و رێگەدان بە چوونە دەرەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان. کۆنتی راشیگەیاند، لە ٤ی ئایارەوە رێگە بە خەڵک دەدرێت سەردانی کەسوکاریان بکەن، بەڵام دەبێت دەمامک ببەستن و هاوکات ژمارەی سەردانیکەرانیش کەمبێت. لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی ئیتاڵیا بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکان، پارک و هەروەها چەند شوێنێکی دیکەی گشتی دەکرێنەوە، بەڵام قوتابخانەکان تاوەکو مانگی ئەیلول بە داخراوی دەمێننەوە. ئیتاڵیا بە ناوەندی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا دادەندرێت. ئەم ڤایرۆسە زیانێکی گەورەی لەو وڵاتە داوە. یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ئەمەش کاتێک بەرپرسانی ئیتاڵیا پشکنینیان بۆ دوو گەشتیاری چینی لە شاری رۆما کردووە و بۆیان دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن کەمکردنەوەی رێکارەکان بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا، لە کاتێکدایە تائێستا لەم وڵاتە ١٩٧ هەزار و ٦٧٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٢٦ هەزار و ٦٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٤ هەزار و ٩٢٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "لە دوای نزیکەی ٧ هەفتە لە داخران و راگەیاندنی باری نائاسایی بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیتاڵیا رێکارەکانی باری نائاسایی کەمدەکاتەوە و رێگە بە چوونە دەرەوەی خەڵک دەدرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/27042020", "category": "world", "summary_length": 175, "article_length": 1026, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 466}, {"article": "راوێژکاری ئەڵمانیا کە بڕیارە رۆژی سێشەممە ١٥ - ٠٢ - ٢٠٢٢ سەردانی مۆسکۆش بکات، لە کیێڤەوە داوای لە رووسیا کرد، بەردەوامی بە گفتوگۆ بدات. داواش دەکات رووسیا سوود لەو دەرفەتانەی گفتوگۆ وەربگرێت. ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی، \"ئێمە بە بایەخەوە لەو گفتوگۆیانە دەڕوانین کە لە چوارچێوەی رێکخراوی ئاساییش و هاوئاهەنگیی ئەوروپا دەکرێن، سەکۆیێکە تێیدا هەموو وڵاتە پەیوەندیدارەکان دەتوانن قسە لەگەڵ یەکدی بکەن لەسەر بنەمای یەکسانی بۆ ئەوەی پرسە ئەمنییەکان بەگوێرەی بنەماکانی پێکەوەکارکردنی ئەوروپی چارەسەربکرێن. \" لە مۆسکۆش سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند، هێشتا دەرفەت ماوە لەگەڵ رۆژئاوا بگەنە چارەسەرێکی دیپلۆماسی، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ناتۆ رازی نەبووە گەرەنتی بە ئەندامنەبوونی ئۆکراینا لە هاوپەیمانییەکەدا بدات. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا باسی لەوە کرد، \"ئەگەرەکانی بەردەممان هێشتا دوورن لەوەی کە نەمێنن. بێگومان پێویستە گفتوگۆکان تاهەتایە درێژە نەکێشن، بەڵام من پێشنیازدەکەم بەردەوامییان پێبدەین و خورتتریان بکەین. \" هەر لە رۆژی دووشەممە وەزیری بەرگریی ئۆکراینا رایگەیاند، هاوتا بێلاڕووسییەکەی بە تەلەفۆن دڵنیایی پێداوە کە هیچ هەڕەشەیەک لە بێلاڕووسەوە بۆ سەر ئۆکراینا دروست نابێت، لە کاتێکدا مۆسکۆ بە ٣٠ هەزار سەربازەوە سەرقاڵی مانۆڕی سەربازییە لە نێو خاکی ئەو وڵاتەدا کە دەکەوێتە باکووری ئۆکراینا و بەرپرسانی رۆژئاوا هۆشدارییان داوە، کە رەنگە رووسیا، لەوێوە هێرش بکات.", "summary": "ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، رۆژی دووشەممە گەیشتە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1402202210", "category": "world", "summary_length": 146, "article_length": 1318, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 623}, {"article": "ئەو خوێندکارە کوردانە رۆژی پێنجشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢٢ لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە تویتێکیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە، ژمارەیان ١٥٠ خوێندکارە و خەڵکی شاری وانی باکووری کوردستانن. بەهۆی بەردەوامیی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، خوێندکارەکان لە دۆخێکی سەختدا دەژین و ناتوانن دەنگیان بە کەس بگەیێن. ئەو خوێندکارە کوردانە لە تویتەکەدا داوایان کردووە بەهانایانەوە بچن و هاوکاری بکرێن. بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی تورکیا، نزیکەی ٥٠٠٠ خوێندکاری کە خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستانن، لە زانکۆکانی ئۆکراینادا دەخوێنن. لە ئەیلوولی ٢٠٢١ دا ١٧٠٠ خوێندکاری نوێ لە ئۆکراینا دەستیان بەخوێندن کردووە.", "summary": "لە ئۆکراینا ١٥٠ خوێندکاری کورد کە خەڵکی پارێزگای وانی باکووری کوردستانن، گیریانخواردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/040320229", "category": "world", "summary_length": 88, "article_length": 598, "summary_token_count": 42, "article_token_count": 279}, {"article": "ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کاتێک سەردانی گوندێکی باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کرد، لەلایەن هاووڵاتییەکەوە زللەیەکی لێ درا. لەو دیمەنانەی کە لە کەناڵی BFMی فەرەنسییەوە پەخشکراون، دەردەکەوێت کە ماکرۆن لە پەرژینێک نزیکدەبێتەوە کە پشتەوەی پڕە لە خەڵک، لەوکاتەشدا کە دەیەوێت سڵاو لە کەسێک بکات، ئەو کەسە زللەیەک لە روومەتی سەرۆکە تەمەن ٤٣ ساڵەکە دەدات. رووداوەکە لە گوندی تەین لێخمیتاژ لە هەرێمی درۆمی فەرەنسا روویداوە کاتێک کە ماکرۆن سەردانی خوێندکاران و خاوەن رێستۆرانتەکانی کرد بۆئەوەی لەبارەی چۆنێتیی گەڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی قسەیان لەگەڵدا بکات. وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ماکرۆن بە دەمامک و کراس و پانتۆڵێکەوە لە قەرەباڵخی پشت پەرژینەکە نزیک دەبێتەوە و دەستی چەپی پیاوێک دەگرێت بۆئەوەی سڵاوی لێبکات، بەڵام پیاوەکە کە تیشێرتێکی بێجیی لەبەردایە و ماسکێکی سپیی بەستووە، هاواردەکات \"بڕووخێ ماکرۆن\" و دواتر زللەیەک لە سەرۆکی وڵاتەکەی دەدات. دوو لە پاسەوانەکانی ماکرۆن راستەوخۆ پیاوەکە قۆڵبەست دەکەن. دوای رووداوەکە، پۆلیس رایگەیاند دوو کەس لەسەر ئەو زللەیە دەستگیرکراون. ژۆن کۆرتێکس، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا رووداوەکەی بە \"سووکایەتیکردن بە دیموکراسی\" ناوبرد.", "summary": "بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، سەرۆکی فەرەنسا لەلایەن پیاوێکەوە زللەیەکی لێ دەدرێت، پێش لێدانی زللەکەش هاوار دەکات \"بڕووخێ ماکرۆن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/080620213", "category": "world", "summary_length": 164, "article_length": 1068, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 486}, {"article": "ئاژانسی تایبەت بە پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی هەینی ١١ - ٣ - ٢٠٢٢ بڵاویکردەوە، دوو ملیۆن و ٥٠٤ هەزار و ٨٩٣ کەس لە رۆژی ٢٤ی مانگی رابردووەوە ئۆکراینایان جێهێشتووە و چوونەتە نێو وڵاتانی دیکە. رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەڵێت، ١١٦ هەزار کەس لەوان خەڵکی وڵاتانی سێیەمن و لە ئۆکراینا بوون و ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە. بەرپرسانی ئۆکراینا و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن، زیادبوونی بۆردوومان و تۆپباران و پێشڕەوییەکانی رووسیا واتای ئەوەیە لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی پەنابەرەکان زیاتر دەبێت. ئەوەی کە پەیوەندی بە ئاوارەکانەوە هەیە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی ١.٨٥ ملیۆن کەس بوونەتە ئاوارە. ئاوارەکان بەمشێوەیە بەسەر وڵاتاندا دابەشبوون؛", "summary": "ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەریدەخەن، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رووسیاوە بۆسەر ئۆکراینا لە رۆژی ٢٤ - ٢ - ٢٠٢٢ زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن کەس ئۆکراینایان جێهێشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1103202212", "category": "world", "summary_length": 165, "article_length": 665, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 310}, {"article": "لە شاری گرینڤێڵی ویلایەتی نۆرس کارۆلاینای ئەمریکا و لە کاتی هەڵمەتی پشتگیریکردن لە بەربژێرە کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی نیوە وەرزیی کۆنگرێسی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بەڕێوەدەچێت، دۆناڵد ترەمپ هێرشی کردە سەر ئیدارەی بایدن و بەهۆکاری سووکایەتیکردن بە ئەمریکا لە جیهانی زانی. ترەمپ گوتی: \"ئێوە تەماشای سنوورەکانمان دەکەن و دەبینن کە چۆن واڵا بوونە. ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکان لە ماوەی چەند مانگێكی کەمدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. ماددەی هۆشبەر بە لێشاو دێتە وڵاتەوە و پیشەسازییمان رووبەڕووی هێرشی ئینتەرنێتیی بیانی دەبێتەوە، هەموو ئەوانە بەهۆی کەمی رێزی سەرکردەکانمانە، کە بووە هۆی کەمی رێزی وڵاتیشمان. سەرکردەکانمان بۆ چین چەماونەتەوە و ئەمریکا لە جیهان سووکایەتی پێدەکرێت: سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرهاوێشتەکانی، ترەمپ گوتی: \"کاتی هاتووە بۆ ئەمریکا و جیهان داوای قەرەبووکردنەوە لە پارتیی کۆمۆنیستی چین بکەن و بەرپرسیاریێتیشی بخەنەسەر، دەبێت هەموومان بە یەکدەنگی و یەکگرتوو بڵێین چین دەبێت پارە بدات، ئەوان دەبێت پارە بدەن\". ترەمپ ئەوکاتەی سەرۆکی ئەمریکاش بوو، چەندینجار چینی بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبار کرد، تەنانەت چەندینجار ڤایرۆسی کۆرۆنای بە \"ڤایرۆسە چینییەکە\"، \"ڤایرۆسە ووهانییەکە\" ناوبرد. بەڵام چین بەردەوام رەتیدەکاتەوە کە لە پشت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بێت.", "summary": "سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدنەوە لە جیهاندا سووکایەتی بە ئەمریکا دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060620211", "category": "world", "summary_length": 107, "article_length": 1210, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 544}, {"article": "پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٢٥ - ١٢ - ٢٠٢١ رایگەیاند، لە ئەنجامی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی پارۆس، لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوەش چەند کاژێرێکی کەم دوای ئەوەی ١١ کۆچبەری دیکە رۆژی پێنجشەممە، لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە هەمان دەریا گیانیان لەدەستدا. ئەم رووداوانە لە کاتێکدان کە جموجووڵی بەلەمە قاچاخییەکان لە سنوورە ئاوییەکانی یۆناندا بەراورد بە چەند مانگی رابردوو زیادی کردووە. بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسینا، درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی ١٦ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە ٣ ژن و منداڵێکی ساواشیان لە نێودایە، هەروەها ٦٣ کەسی دیکەی نێو بەلەمەکەیان رزگارکردووە دوای ئەوەی کە بەلەمەکە سەراوژێر بووە و نقوومبووە. بە گوێرەی گوتەکانی ئەو کۆچبەرانەی کە رزگارکراون، \"نزیکەی ٨٠ \" کەس لە بەلەمەکەدا بوون. چەند کاژێرێک بەر لەوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، تەرمی ١١ کۆچبەری بەلەمێکی دیکەی نقوومبووی نزیکی دوورگەی ئەنتیکیسیێرای یۆنان دۆزرابوونەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە بەلەمەکە خۆی بە ژمارەیەک بەرددا کێشابوو و ژێرئاوکەوتبوو. ٩٠ کۆچبەری نێو بەلەمەکە پەنایان بردبووە بەر تاشەبەردەکانی دوورگەکە و لە لایەن پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنانەوە رزگارکران. رۆژی چوارشەممە، بەلەمێکی دیکەی چووپ لە نزیک دوورگەی فۆلێگاندرۆس نقوومبوو و لانیکەم سێ کۆچبەر خنکان. ١٣ کۆچبەری دیکەی نێو بەلەمەکە رزگارکران، بە گوێرەی بەرپرسانی یۆنان زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکە بێ سەروشوێنن. پێشتر ئاژانسی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR گوتبووی، رووداوەکەی فۆلێگاندرۆس خراپترینی ئەمساڵی دەریای ئیجەیە. ئەدریانۆ سلڤێستری، یاریدەدەری نوێنەری UNHCR لە یۆنان گوتبووی \"تێكشکانی ئەو بەلەمە وەبیرهێنەرەوەیەکی تاڵە کە خەڵک بەردەوامە لە ئەنجامدانی گەشتی ترسان لە پێناو دۆزینەوەی سەلامەتیدا. \" سێ قاچاخچی کە لە بەلەمەکە رایانکردبوو، لە لایەن پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان دەستگیرکران. ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وا مەزەندەی دەکات کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو تشرینی دووەم، زیاتر لە ٢ هەزار و ٥٠٠ کەس لە کاتی هەوڵدان بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.", "summary": "بەپێی زانیارییەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، ژمارەی گیانلەدەستدان لەو بەلەمەی رۆژی هەینی لە دەریای ئیجەدا نقوومبوو بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەتەوە. ئەوە سێیەم رووداوی نقوومبوونی بەلەمی کۆچبەرانە لە سێ رۆژی لەدوای یەک لە دەریای ئیجە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/251220211", "category": "world", "summary_length": 227, "article_length": 1962, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 887}, {"article": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، \"بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەم شوێنی مانەوەی کازمی کردە ئامانج\"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە \"دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە بۆسەر دەوڵەتی عێراق سزابدرێن\". جۆ بایدن راشیگەیاندووە، \"داوام لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووە هەر جۆرە یارمەتییەکی گونجاو پێشکێشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن، ئەوەش کاتێک سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەن\". پێشتر و بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە قسەی کرد و بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی کازمی، وەزیرەکەی ئەمریکا \"تووڕەیی و نیگەرانیی خۆی\" لە هێرشەکە دەربڕیوە. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوزەیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە ٠٧ - ١١ - ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا \"ئەنتۆنی بلینکن توڕەیی و نیگەرانیی خۆی لەو پەلامارە ترسنۆکانە دژی مستەفا کازمی دەربڕیوە و پەلامارەکەی بە دەستدرێژی بۆسەر عێراق و سەروەرییەکەی ناوبردووە، نەک تەنیا پەلامارێک بێت بۆسەر سەرۆکوەزیرانی وڵات\". وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا \"بە تووندی\" هەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراقی سەرکۆنە کرد و داوای لە بەرپرسانی عێراق و خەڵکی وڵاتەکەش کرد دان بە خۆیاندا بگرن؛ راشیگەیاندووە، پاریس \"هەر جۆرە ناسەقامگیری، تووندوتیژی و هەوڵێکی ترساندن لەو وڵاتەدا رەتدەکاتەوە. فەرەنسا شانبەشانی خەڵک و بەرپرسانی عێراق دەوەستێت و داوای دانبەخۆداگرتن\" دەکات. بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٠٧ - ١١ - ٢٠٢١ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. سەبارەت بە وردەکاری هەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، \"هەوڵی کوشتنەکە بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا؛ دوو لەو فڕۆکانە بەردرانەوە و فڕۆکەیەکیان ماڵی سەرۆکوەزیرانی کردە ئامانج؛ بەئامانجکردنەکەش بووە هۆی برینداربوونی چەند پاسەوانێکی سەرۆکوەزیران؛ لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانیش دەستیپێکردووە\".", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتە دەنگ و بە \"تووندترین شێوە\" سەرکۆنەی هێرشەکە و ئەوانە دەکات کە تووندوتیژی بۆ لاوازکردنی پرۆسەی دیموکراسیی عێراق بەکاردەهێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/071120217", "category": "world", "summary_length": 189, "article_length": 1856, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 869}, {"article": "سەرۆکی ئەمریکا زانیاری لەبارەی هێرشی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ماڵی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، خەلیفەی دووەمی داعش لە باکووری سووریا باسکرد و گوتی، دوای ئەوەی گەمارۆ دراوە، خۆی تەقاندووەتەوە و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لەگەڵ خۆیدا کوشتووە. جۆ بایدن باسی تاوانەکانی پێشتری ئەو \"تیرۆریستەی\" کرد کە لەلای ئەمریکا بە (حاجی عەبدوڵڵا) ناسراوە و ئاماژەی بە کوشتن و رفاندنی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە ساڵی ٢٠١٤ کرد. گوتی \"ئەو پلانداڕێژەری جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بوو لە باکووری رۆژئاوای عێراق لە ٢٠١٤. \" سەرۆکی ئەمریکا هەندێک لەو تاوانانەی بەبیرهێنایەوە کە داعش دژی کوردانی ئێزدی ئەنجامیدان. گوتی، \"هەموومان ئەو چیرۆکە خەمگینانەمان بیرە کە کوشتنی بەکۆمەڵی تێدابوو و بەتەواوی گوندێکیان خاپوور دەکرد، هەزاران ژن و کچی گەنج وەکو کۆیلە فرۆشران، دەستدرێژیکردنی سێکسی وەکو چەکێکی جەنگ بەکاردەهات. \" بەڵام \"سوپاس بۆ هێزە ئازاکانمان، ئەو تیرۆریستە خراپە ئیدی لە ژیاندا نییە. \" هاوکات بایدن باسی دوایین کاری ئەو \"تیرۆریستە\"ـی کرد و گوتی، هێرشی سەر زیندانی غوێران لە حەسەکە بە فەرمانی ئەو بووە و ئەو \"بەرپرس بووە. \" کە \"هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە ئازایانە رووبەڕوویان بوونەوە. \" مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوشتنی ئەو خەلیفەیەی داعش تویتێکی کردووە و پیرۆزبایی لە ئەمریکا و هێزە تایبەتەکان دەکات بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە و کوشتنی خەلیفەکەی داعش. دەڵێت \"کوشتنی تیرۆریست ئەبو ئیبراهیم ئەلقورەیشی و نەهێشتنی لەم هەرێمە کە ئازار و مەینەتیی زۆری بۆهێناوە، لەلایەن خەڵکی ئێمە و خوشکوبرا ئێزدییەکانەوە پێشوازی لێدەکرێت. \" چی لەبارەی قەرداشی یان ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی دەزانیت؟ لە دوای کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی لە ٢٧ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، ئەبوو ئیبراهیم قورەیشی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی داعش. محەممەد سەعید عەبدولڕەحمان یان عەبدوڵڵا قەرداشی بە رەچەڵەک تورکمان بوو و نازناوی قورەیشییە. ئەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦ی شاری موسڵە. پێش ٢٠٠٣، قورەیشی ئەفسەری سوپای عێراق بووە. دوای رووخانی سەدام حوسێن ناوی لەنێو گرووپە تووندڕەوەکان دەرکەوت. قورەیشی دەرچووی کۆلێژی ئیمام ئەعزەمە، کەسێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادی بووە و یەکێک لەو کەسە دەگمەنانەیە کە ئەبوبەکر بەغدادی متمانەی پێکردبوو و چەندین ئەرکی پێسپاردبوو و پێشنیازی بۆ کردبوو ببێتە خەلیفە. محەممەد سەعید عەبدولڕەحمان ناوە راستەقینەکەی محەممەد ئەمیر سەعید مەولایە. ناوی دیکەشی هەیە وەک؛ عەبدوڵڵا قەرداش، ئەبو عومەر تورکمانی. ١٦ ساڵ لەمەوبەر قوڕەیشی لەگەڵ چەندین سەرکردەی داعش و قاعیدە لەوانەش، ئەبوبەکر بەغدادی لە زیندانی بۆکا بووە. هەر لەوێش بەغدادی ناسیوە. خەلیفەی دووەمی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری لە گرتن و کوشتن و بە کۆیلەکردنی کوردانی ئێزدیدا هەبووە. ئەبو ئیبراهیم قورەیشی، لە ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥ بەیعەتی بە رێکخراوی قاعیدە داوە. فتوای لەبارەی کاروباری شەرعی دەرکردووە. قورەیشی دوای ئەوەی بەیعەتی بە خەلیفەی داعش دا، چەندین پلە و پۆستی لەنێو رێکخراوەکەدا هەبوو، لەوانە: لێپرسراوی شەرعی رێکخراوی داعش بووە لە ویلایەتی نەینەوا، ئەندامی ئەنجوومەنی شوورا و جێگری سەربازی ئەبوبەکر بەغدادی.", "summary": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا کە باسی کوشتنی خەلیفەی دووەمی داعشی لە باکووری سووریا کرد، جەختیکردەوە کە بەردەوام دەبن لە کارکردنیان لەگەڵ \"هاوبەشە نزیکەکانیان\" بۆ گوشارخستنە سەر داعش، لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان. دەشڵێت، ئەو \"تیرۆریستە\" لەپشت جینۆسایدی کوردانی ئێزدییەوە بووە لە ٢٠١٤.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0302202211", "category": "world", "summary_length": 303, "article_length": 2778, "summary_token_count": 136, "article_token_count": 1250}, {"article": "شەوی دووشەممە ٢٢ - ١١ - ٢٠٢١ لە قوتابخانەیەکی کۆن لە گوندێکی رۆژئاوای بولگاریا کە گۆڕدراوە بۆ خانەی بە ساڵاچوان ٠٦: ٠٠ ـی ئێوارە بە کاتی بولگاریا [کاژێر ٠٧: ٠٠ ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر] ئاگر تێیدا کەوتەوە لەکاتێکدا دەیان کەس ئامادەکاریان بۆ خواردنی نانی ئێوارە دەکرد. سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی نێوخۆی بولگاریا بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتووە کە لەو خانەیەدا ٥٨ بەساڵاچووی تێدا بووە و بەهۆی ئاگرەکەوە نۆ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. تیهۆمیر تۆتێڤ، لێکۆڵەری ئاگرکوژێنەوە رایگەیاند، کاتێک تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دووکەڵێکی زۆر و ئاگریان بینیوە لە سەقفی بیناکە دەرپەڕیوەتە دەرەوە، دوای هەوڵەکانیشیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. تۆتێڤ گوتیشی، دوای ئەوەی تیمەکان گەیشتوون، زۆربەی ئەوانەی لەوێ مابوونەوە گوازرانەوە بۆ شوێنێکی دیکە بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرن، چونکە بەهۆی ئەو هەموو دووکەڵەی هەڵیان مژیوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون. هاوکات پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە تاوەکو ئەگەری کەوتنەوەی ئاگرەکە بزانن. بەرپرسانیش ئەگەری کردنەوەی ئاگر بە ئەنقەست رەتدەکەنەوە.", "summary": "لە بولگاریا ئاگر لە خانەیەکی بە ساڵاچوان کەوتەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/231120213", "category": "world", "summary_length": 84, "article_length": 1001, "summary_token_count": 38, "article_token_count": 479}, {"article": "بە گوێرەی \"پەیمانگەی ئۆ بی سی ترانز ئەوروپا\" کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە کاروباری باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا، کچەکە لەگەڵ دایکی و خوشک و براکانیدا هەوڵیاندابوو لە رووباری دراگۆنیا بپەڕنەوە، بەڵام کەوتووەتە نێو رووبارەکە. دوو رۆژ تیمەکانی فریاگوزاری بە دوای تەرمەکەیدا گەڕان تاوەکو ئەمڕۆ لە قووڵایی دوو مەتر دۆزیانەوە و هێنایانە دەرەوە. رووبارەکە بچووکە و هەریەکە لە سلۆڤینیا و کرواتیا لە یەک جیادەکاتەوە و هەردوو وڵاتیش ناکۆکییان لەسەرییەتی. رووداوەکە دەستیپێکرد کاتێک ژنێکی کوردی تەمەن ٤٧ ساڵ هەوڵیدا لەگەڵ چوار منداڵەکەی لە رووبارەکە بپەڕنەوە و بچنە نێو سلۆڤینیا. دووان لە منداڵەکانی ئەو ژنە کە کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵ بوو لەگەڵ یەکێکی دیکەی پێنج ساڵان توانییان لە رووبارەکە بپەڕنەوە و بگەنە سلۆڤینیا. دایکەکە کچە ١٠ ساڵانەکەی لەسەر شانی خۆی دانا، بەڵام لە نێوەڕاستی رووبارەکە گیری خوارد؛ ئاوی رووبارەکە بەهۆی بارانبارینەوە زیادیکردبوو، کچەکەی لەسەر شانی دایکەکەی فڕێدا و لەگەڵ خۆی بردی، لە کاتێکدا کە دایکەکە خۆی بە لقی رووەکێکەوە گرت. هاوکات کوڕێکی دیکەی ١٣ ساڵانی کە هێشتا لەنێو کرواتیا بوو هانای بۆ ماڵێکی نزیک لەو ناوچەیە برد و بەو وشە ئینگلیزییانەی دەیزانی \"help , help\" داوای یارمەتی کرد. ئەو خێزانە یەکسەر چوونە شوێنی رووداوەکە، ماوەیەکی کەمیش دوای ئەوە، پۆلیسی کرواتیا گەیشتە شوێنەکە. هەر لەو کاتەدا، پۆلیسی سلۆڤینیاش چوونە ئەوێ و پەتێکیان بۆ دایکەکە فڕێدا بۆ ئەوەی خۆی پێوە بگرێت، دواتر پەیژەیەکی درێژیان لەم دیو بۆ ئەودیوی رووبارەکە دانا و ژنەکەیان رزگارکرد. خێزانە کوردەکە درانە دەست کرواتییەکان، ئەوانیش یەکەمجار بردیانن بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری پولا، دواتریش گوێزرانەوە بۆ ناوەندێکی کۆچبەران لە شاری زاگریب و لەوێ داوای مافی پەنابەرێتییان کرد. حکومەتی کرواتیا ئامادەیی پێشانداوە یارمەتیدەر بێت بۆئەوەی تەرمی کچە ١٠ ساڵانەکە بگەڕێندرێتەوە باکووری کوردستان بۆ ئەوەی لە شوێنی لەدایکبوونی بە خاکبسپێردرێت. بە گوێرەی پەیمانگەکە، لە چوار ساڵی رابردوودا ٢٣ کۆچبەر لە سلۆڤینیا گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "کچە کوردێکی کۆچبەری تەمەن ١٠ ساڵ لە رووبارێکی نێوان سلۆڤینیا و کرواتیادا خنکا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/161220212", "category": "world", "summary_length": 78, "article_length": 1815, "summary_token_count": 38, "article_token_count": 795}, {"article": "ئیریانای تەمەن ٤٤ ساڵ و دوو منداڵەکەی دوای پێنج رۆژ لە هەڵاتن بە ئۆتۆمبێل، گەیشتنە شاری سیرێتی رۆمانیا لەنێو خێوەتگەی کەمپێکدا نیشتەجێکراون و چاوەڕێی هاوکاریی دەکەن. ئەو دایک، باوک و هاوژینەکەی لە ئۆکراینا ماونەتەوە، ئامۆژگاری کراوە نەکەوێتە تەڵەی ئەو کەسانەی لە بەرامبەر پێدانی هاوکاری، داوای سێکس لە ژنە پەنابەرە ئۆکراینییەکان دەکەن. ئیرینا پیپیرێنکۆ، پەنابەری ئۆکراینییە لە رۆمانیا و باس لەوە دەکات، \"ژمارەیەکی زۆری پێشنیازی یارمەتی لە خەڵکی جیاجیاوە هاتووە. پێشنیاز دەکەن بێ بەرامبەر یارمەتیمان بدەن، بمانگەیێننە هەر وڵاتێک، شوقە و خواردن و چارەسەری پزیشکیمان بدەنێ، بەڵام هیچی راست نییە. هاوڕێکەم پێی گوتم پێویستە تەنیا مامەڵە لەگەڵ خەڵکی فەرمیی بکەم. \" مەترسییەکە لە هەموو وڵاتە هاوسنوورەکانی ئۆکراینا هەیە. لەسەر سنووری پۆڵەندا، پۆلیس دەڵێت، چەندین شوفێریان دوورخستووەتەوە کە هاتبوون بێ بەرامبەر ژنان بگوازنەوە، چونکە مەترسییان لێدەکرا ژنە پەنابەرەکان بۆ بازرگانیی سێکسی بەکاربهێنن. مۆرنای، چالاکڤانێکی مرۆییە و باس لەوە دەکات، \"ئەم بەیانییە سێ پیاومان بینی خەریکبوون ژمارەیەک ژنیان سواری ڤانێک دەکرد. ١٠٠ % دڵنیا نیم کە هەوڵیاندا بێت بۆ بازرگانیی سێکس بەکاریان بهێنن، بەڵام کاتێک لێیان نزیکبووینەوە، پیاوەکان پەشۆکان و دەستبەجێ شوێنەکەیان بەجێهێشت. \" پۆلیسی پۆڵەندا دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە پیاوێکی تەمەن ٤٩ ساڵیان بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچە ئۆکراینیێکی تەمەن ١٩ ساڵ دەستگیرکردووە کە لە سەر ئینتەرنێت بە پاساوی هاوکاریکردن هەڵی خەڵەتاندبوو. ئەندریا بوجۆر، چالاکڤانی بواری مافی ژنانە و گوتی، \"مەترسیی روودانی ئەم شتانە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە. \" لە سنووری نێوان هەنگاریا و ئۆکرایناش. خۆبەخشێکی ئەڵمانی پۆستەرێکی بەرزکردووەتەوە کە لەسەری نووسراوە، \"گواستنەوەی بێ بەرامبەر بۆ میونشن. \" ستێفان کرێبس، خۆبەخشی ئەڵمانییە و ئاماژە بەوە دەکات، \"ئێمە کەسە باشەکانین و یارمەتی خەڵک دەدەین، بەڵام دەکرێت کەسانی خراپیش هەبن بیانەوێت کاری خراپ بکەن. \" هاوکات پۆلیسی بەرلین هۆشداری بە ژن و منداڵە پەنابەرە ئۆکراینییەکان داوە، شەوان لای کەسانی بێگانە نەمێننەوە و لە هەر شتێکی گوماناوی ئاگاداریان بکەنەوە.", "summary": "مەترسیی دەستدرێژیکردن و بازرگانی سێکسی بۆسەر بەشێک لەو ژن و کچە ئۆکراینییانە هەیە کە بەهۆی شەڕەوە وڵاتەکەیان جێهێشتووە و روویانکردووەتەوە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا. ئەوەش لەبەرامبەر هاوکاریکردنیان بێبەرامبەر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/120320222", "category": "world", "summary_length": 204, "article_length": 1911, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 873}, {"article": "رۆژی دووشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ئێلیزابیز بۆرنی وەزیری كاری وڵاتەكەی راسپارد بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكوەزیران. ئێلیزابیز بۆرن خۆشحاڵی خۆی لەو بارەوە دەربڕی و رایگەیاند: \"ئەم دەستنیشانكردنەم. پێشكێشی هەموو كچانی بچووكی وڵاتەكەم دەكەم و پێیاندەڵێم كۆڵ مەدەن و خەونەكانتان دێنەدی. نابێت هیچ شتێك ببێتە بەربەستی بەردەم بەهێزبوونی پێگەی ژن لە وڵاتەكەماندا. \" بۆرنی تەمەن ٦١ ساڵ بە پیشە ئەندازیارە و ئەزموونێكی زۆری كاری لە حكومەتی فەرەنسادا هەیە. ئەو ئەركەیشی ئێستا پێی سپێردراوە ئاسان نییە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی لە وڵاتەكەی و ئەوروپادا بەهۆی كاریگەرییەكانی شەڕی رووسیا و ئۆكراینا دروستبووە. بۆرن دەبێتە دووەم ژن پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی فەرەنسا وەردەگرێت. یەكەم. ژن ئێدیس كرێس كرێسن بوو، كە لە ئابی ١٩٩١ تاوەكو نیسانی ١٩٩٢ لە سەردەمی سەرۆكایەتیی فرانسوا میتران. سەرۆكوەزیران بوو. بۆرن بە كەسێكی جێگەی متمانەی ماكرۆن لە راپەڕاندنی كاردا دادەنرێت و لەم پێنج ساڵەی تەمەنی سەرۆكایەتیی ماكرۆندا سێ پۆستی وەزاری هەبووە: گواستنەوە، ژینگە و كار.", "summary": "ئێلیزابیز بۆرن، وەزیری كاری فەرەنسا لە لایەن ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی وڵاتەوە دیاریكرا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكوەزیران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/160520225", "category": "world", "summary_length": 114, "article_length": 988, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 479}, {"article": "مەجید نیزامەدین گلی، پەیامێنری رووداو لە نیویۆرک بەدوای ئەو پرسەدا چووە و قسەی لەگەڵ خەڵک کردووە، خەڵک نیگەرانن کە کاریگەرییەکەی بە روونی دەرکەوتووە، هەڵاساون لە ئەمریکا لە رابردوودا نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە، بۆیە ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت و نرخی نەوت بەرزبێتەوە، سوودی بۆ هەناردەکارانی نەوت دەبێت لە نێویاندا هەرێمی کوردستان و عێراق، گەنجینەی ئەمریکا دەڵێ، ساڵی داهاتوو ئامانجی یەکەمیان دابەزاندنی هەڵاوسانە. جێرۆم پاوڵ، سەرۆکی خەزانەی ئەمریکا دەڵێت، \"هەڵاوسان زۆر لە سەرووی ٢ % کە ئامانجی ساڵانەمانە لەوە زیاتر نەبێت. و ئەگەری زۆرە ئەم دۆخە تاوەکو ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت\". ماکس سیمس، دانیشتووی نیویۆرکە و دەڵێت، \"کاریگەرییەکەی بەیەکسانی لەسەر هەموو خەڵک نەبووە. من وێنەگرێکی فیرلانسم. هەندێک رۆژ و هەفتە دۆخی داراییم باشە و هەندێک رۆژ دەڵێم خۆشحاڵم کە تۆزێک پارەم کۆکردووەتەوە، چونکە ئەگەر ئەوە نەبێت من دەبێتە لەسەر شەقامەکان بژیم\". بەڵام سەرەڕای مەترسییەکان و هۆشداریی ئابووریناسان لەبارەی دیاردەی هەڵاوسان، بەهۆی زۆریی بەردەستی پارە لە بازاڕەکانی ئەمریکا، بەشێکی زۆری ئەمریکییەکان هێشتا ئەوەندە نیگەران نین لە زیادبوونی نرخی شتومەک لە بازاڕەکان. شارن پۆرپیلیا، دانیشتووی ویلایەتی کۆناتیکەتە و دەڵێت، \"پەتای کۆرۆنا کەلێن و کێشەکانی سیستەمی ئابووریمانی دەرخست، لە رێڕەوی هاتنی شتومەکەوە بۆ نەخۆشخانەکان و بیمەی تەندروستیمان، بەڵام خۆشبەختانە خێزانی ئێمە باش بوو\". زیادبوونی دیاردەی هەڵاوسان لە ئەمریکا لەوانەیە سوودی هەبێت بۆ ئابووری عێراق و باشووری کوردستان. لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە، زیادبوونی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا مانای زیادبوونی نرخی نەوت بووە لەسەر ئاستی جیهان. لەبەر ئەوە بەتایبەتی ئەمجارە حکومەتی ئەمریکا گوشاری زیاتر دەخاتە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ ئەوەی سیاسەتی نەوتیان بەشێوەیەک دابڕێژن کە نرخی نەوت زۆر زیاد نەکات و کاریگەریی زیاتری نەبێت لەسەر زیادبوونی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا. ماک سمس، دانیشتووی ویلایەتی یوتا دەڵێت، \"من خۆم هەستی پێناکەم، تەنیا لە بەنزینخانە نەبێت. بێگومان دەبینم نرخی بەنزین زۆر زیاترە لە جاران. ئێمە بازاڕی کریسمسمان زوو کرد و ئەوەی ویستمان کڕیمان\". لە بەرامبەردا، خەزانەی فیدراڵی ئەمریکا کە داڕێژەری سەرەکیی سیاسەتی ئابووریی جیهانە، رایگەیاند کەمکردنەوەی رێژەی هەڵاوسان دەبێتە ئامانجی سەرەکیی سیاسەتەکانی ساڵی ٢٠٢٢ دا.", "summary": "هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی ٧ %، گرانبوونی کەلوپەلەکان کاریگەریی لەسەر چینی مامناوەند و هەژار دروست کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2212202110", "category": "world", "summary_length": 122, "article_length": 2098, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 945}, {"article": "هەر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەدا، بێلاڕووس دەستی بە ناردنی هێز کرد و ڤیدیۆی گەیشتنی هێزی لە خاکی کازاخستان بڵاوکردەوە. ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە. جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، \"ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو راپۆرتانە دەکەین کە رێکخراوی پەیماننامەی ئاسایشی بەکۆمەڵ هێزەکانی پاراستنی ئاشتییان ناردووەتە کازاخستان. ئێمە پرسیارمان لەبارەی سرووشتی ئەم داوایەوە هەیە و ئایا ئەمە بانگهێشتکردنێکی شەرعییە یاخود نا. ئێمە چاودێریی هەر پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ و هەر کردەوەیەک دەکەین کە دەکرێت ببێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی دامەزراوەکانی کازاخستان\". ناردنی هێزیش، دوای خۆپێشاندانی گەورەی جەماوەری هات کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییەوە کازاخییەکان رژاونەتە سەر شەقامەکان؛ خۆپێشاندەران هێرشیان کردە سەر بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەت؛ تووندوتیژی کەوتە نێوان پۆلیس و خۆپێشاندەران و لە ئەنجامدا تاوەکو ئێستا لانیکەم ٢٠ پۆلیس و دەیان خۆپێشاندەر کوژراون. لای خۆشیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی ناوخۆی کازاخستان دەکەن و داوایان لە هەموو لایەنەکان کردووە دان بە خۆیاندا بگرن و لە تووندوتیژی دووربکەونەوە. ستیڤان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، \"بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی بارودۆخی کازاخستان. چەندین پەیوەندی لەنێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی کازاخستانی کراون، لەنێویاندا پەیوەندیی نێوان نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچەی ئاسیا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کازاخستان و تێیدا نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بە خۆیاندا بگرن و دووربکەونەوە لە تووندوتیژی\". جگە لە رووسیا، هەریەکە لە ئەرمینیا، بێلاڕووس، قیرغیزستان و تاجیکستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەدا هێزیان ناردووەتە نێو کازاخستان. بەگوێرەی میدیای بەریتانی، کۆی ژمارەی سەربازە نێردراوەکان دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازە و رووسیاش دەڵێت، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دەمێننەوە و ئەرکیان پاراستنی دامەزراوەکانی کازاخستان دەبێت.", "summary": "دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک و زریپۆش لە مۆسکۆ ریزیان بەستووە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەک کە رووسیا سەرکردایەتیی دەکات لەسەر داوای سەرۆکی کازاخستان بە فڕۆکەیەکی گەورە بەرەو وڵاتەکەی بەڕێدەکرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/070120224", "category": "world", "summary_length": 198, "article_length": 1792, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 772}, {"article": "جەستن ترودوو، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پێموایە زۆر گرنگە کە ئێمە تێبگەین رووداوەکە چۆن رووی داوە و هەموو وڵاتان لەو بارەوە خۆیان رووبەڕووی پرسیاری جیددی بکەنەوە لەنێویاندا چین. ترودوو ئاماژەی بەوە کرد، تێگەیشتن لە رووداوی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا شتێکە دەبێت بەدوایدا بچین و هاوکات دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی وڵاتەکانمان. تا ئێستا لە کەنەدا ٣٦ هەزار و ٨٢٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەزار و ٦٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ هەزار و ٥٨٦ کەسیش چاکبوونەتەوە. چین کە شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، تاوەکو ئێستا ٨٢ هەزار و ٧٥٨ تووشبووی ئەو ڤایرۆسەی تۆمارکردووە، چوار هەزار و ٦٣٢ تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ٧٧ هەزار و ١٢٣ تووشبوویش جاکبوونەتەوە. ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە شاری ووهانی چین پەیدابوو، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٨٢ هەزار کەسی تووشکردووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٦٥٢ هەزار تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، شێوەی مامەڵەی چین لەگەڵ کۆرۆنا ئێستاش بۆ جیهان گرنگە و پێویستە وڵاتان بزانن ڤایرۆسەکە چۆن سەری هەڵداوە و بڵابووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/210420201", "category": "world", "summary_length": 149, "article_length": 959, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 442}, {"article": "دوای بوون بە سەرۆک، مانگی داهاتوو، بایدن یەکەم گەشتی خۆی بۆ دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدەدات؛ لە بەریتانیا بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی حەوت وڵاتە پیشەسازیە گەورەکەی جیهان دەکات و دواتریش دەچێتە برووکسل و لە لووتکەی ناتۆدا بەشداردەبێت، لە کۆتاییشدا دەچێتە جنێف بۆ ئەوەی لەوێ پووتین ببینێت. جەین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دوو سەرۆکەکە هەموو پرسە ناکۆکەکانی نێوانیان تاوتوێدەکەن. مانگی نیسان، بایدن پێشنیازی بۆ پووتین کرد تا کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن، لە کاتێکدا کە ئیدارەکەی سەرقالی ئەوە بوو بۆ دووەمجار لە ماوی سێ مانگی سەرۆکایەتییەکەیدا، سزا بەسەر بەرپرسانی رووسیادا بسەپێنێت. هاوکات کرملین لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، کە سەرۆکەکانی رووسیا و ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەیاندا باس لە \"پرسە هەنووکەییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا و سەقامگیریی ستراتیژی\" دەکەن و \"کێشە سەرەکییەکان، لە نێویشیاندا پەتای کۆرۆنا و ناکۆکییە هەرێمییەکان\" تاوتوێدەکەن. کۆشکی سپی بەردوام گوتوویەتی کە ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندیێکی \"جێگیر و روون\"ی لەگەڵ رووسیادا هەبێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا مۆسکۆی بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و هاککردنی دامەزراوە فیدراڵیەکانی تۆمەتبارکردووە. پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو دژبەرەی پێشووی جەنگی سارد لە مانگی ئادارەوە خراپتر بوون کاتێک کە بایدن، ڤیلادیمیر پووتینی بە بکوژ ناوبرد، کە ئەوەش وایکرد مۆسکۆ باڵیۆزەکەی لە واشنتن بکشێنێتەوە بۆئەوەی راوێژی لەگەڵدا بکات. باڵیۆزەکە هێشتاش نەگەڕاوەتەوە ئەمریکا. لەوکاتەوە، پەیوەندییەکانی کریملین و کۆشکی سپی بۆ ئاستێکی نزم دابەزیون، ئەوەش بەهۆی ژمارەیەک هۆکارەوە، لەنێویشیاندا تۆمەتەکانی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پرسی ئۆکراینا، زیندانیکردنی ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و تۆمەتەکانی هێرشە ئەلکترۆنییەکان. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، دوای سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆدا لە بەرامبەر \"تێوەگلانی لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا\"، ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان نایانەوێت گرژییەکان لەگەڵ رووسیا زیاتر بکەن، بەڵام ئەگەر مۆسکۆ واز لە \"هەراسانکارییەکان\"ی نەهێنێت، ئەوا رێکاری زیاتر دژی دەگرنە بەر. پەیوەندییە خراپەکانیان بوونەتە هۆی ئەوەی کە هەریەکەیان دیپلۆماتەکانی ئەوی دیکەیان دەربکات و گفتوگۆکانی سنووردارکردنی چەکی ئەتۆمیش بەو هۆیەوە بەرەوپێشچوونی ئەوتۆیان بەخۆیەوە نەبینەوە. هەر ئەم مانگە، پەرلەمانی رووسیا بڕیاریدا پشتیوانی لە هاتنەدەرەوەی مۆسکۆ لە پەیماننامەی چاودێریکردنی جموجووڵی ئاسمانی بکات کە بە پەیماننامەی ئاسمانە واڵاکان ناسراوە و رێگە بە فڕۆکەکانی چاودێری دەدات بەسەر ئاسمانی وڵاتانی ئەندام لە پەیماننامەکە بفڕن بۆئەوەی چاودێری جموجووڵی سەربازیی ئەو وڵاتانە بکەن. رووسیا کە دەڵێت نیازی وایە تا مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بە تەواوی لە پەیماننامەکە بکشێتەوە، رایگەیاندووە ئەگەر بایدن ئەمریکا بگەڕێنێتەوە نێو پەیماننامەکە، ئەوا ئەوانیش دەمێننەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا نییە. رووسیا هێزی سەربازیی خۆی لە جەمسەری باکووری گۆی زەوی زیادکردووە و ژێرخانی سەربازی خۆی لەو ناوچەیە پەرەپێداوە. هەفتەی رابردوو، بلینکن مۆسکۆی بە \"بانگەشەکردنی ناڕەوا بۆ خاوەندارێتیی سنوورە ئاوییەکان\"ی ئەو ناوچەیە تۆمەتبارکرد بەوەی کە یاسا و رێنوێنی بۆ ئەو کەشتییانەی داناوە کە لە رێگەی دەریایی باکووری رووسیاوە هاتووچۆ دەکەن. هەفتەیەک پێش ئەوە، لاڤرۆڤ نیگەرانییەکانی هاوپەیمانیی ناتۆی لە بەرامبەر زیادبوونی هێزی سەربازی رووسیا لە ناوچەکە بە ناپەسەند ناوبرد و گوتی مۆسکۆ مافی ئەوەی هەیە ئاساییشی باکووری وڵاتەکەی بپارێزێت. هەروەها لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد، مۆسکۆ چاوەڕێ دەکات بزانێت مەبەستی واشنتن لە هەبوونی پەیوەندی سەقامگیر و خۆڕاگر چییە و رایگەیاند، \"ئەگەر مەبەست لێی سزای بەردەوام و چاوەڕوانکراو بێت، ئەوا ئەوە ئەو شتە نییە کە پێویستیمان پێی هەیە. \"", "summary": "کۆشکی سپی پشتراستیکردەوە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤیلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا ١٦ی حوزەیران داهاتوو لە جنێف کۆدەبنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/250520218", "category": "world", "summary_length": 125, "article_length": 3409, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 1514}, {"article": "لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا، پووتین لە کۆشکی کرملینەوە گوتی وڵاتەکەی رووبەڕووی \"ئاستەنگی گەورە\" بووەتەوە، بەڵام فێربووە کە لەو دۆخە ناخۆشانەدا رزگاری بێت و زەحمەتییەکان چارەسەربکات ئەوەش بە گوتەی خۆی بەهۆی \"یەکڕیزی\"ی خەڵکەکەیەوە. سەرۆکی رووسیا گوتیشی، \"ئێمە بەردەوامین لە رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتا مەترسیدارە کە هەموو کیشوەرەکانی گرتووەتەوە و هێشتاش پاشەکشەی نەکردووە. \" پووتین هاوخەمیی خۆیشی بۆ کەسوکاری ئەوانە دەربڕی کە بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها باسی لەوەش کرد کە حکومەتەکەی لە ساڵی نوێدا هەوڵی خۆشکردنی گوزەرانی خەڵک دەدات بۆ ئەوەی \"گۆڕانکاریی ئەرێنی\" لە ژیانیاندا رووبدات. بڵاوکردنەوەی پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڤیلادیمیر پووتین کەمتر لە ٢٤ کاژێر دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ جۆ بایدن هات کە سەرۆکی ئەمریکا تێیدا جەختی لەوە کردبووەوە واشنتن سزای ئابووریی قورس بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت، ئەگەر هێرش بکاتە سەر رووسیا، پووتینیش لە وەڵامدا پێی گوتبوو کە ئەگەر ئەمریکا شتێکی وا بکات، ئەوا پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان بە تەواوی دەپچڕێن. لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی ساڵی نوێ، پووتین گوتی، \"ئێمە بە تووندی و بەردەوام بەرگریمان لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان و ئاسایشی وڵاتەکەمان و دانیشتووەکانی کرد. \"", "summary": "ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا هیوا دەخوازێت لە ساڵی نوێدا گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ژیانی رووسییەکاندا رووبدەن و ستایشی یەکڕیزی و خۆڕاگریی خەڵکی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا کرد، لە نێویشیاندا پەتای کۆرۆنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010120222", "category": "world", "summary_length": 208, "article_length": 1120, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 515}, {"article": "ترەمپ مانگی رابردوو جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کرێکارانی وەک کەسێکی \"زۆر خراپ\" بۆ بەریتانیا ناوهێنا و ستایشی جۆنسنی کرد، کۆربینیش لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا ئەو ستایشەی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئەندامانی پارتی پارێزگاران بەکاردێنێت. ترەمپ گوتیشی، واباشە بۆریس جۆنسن لەگەڵ نیگیل فاراژ، سەرکردەی پارتی برێکزیت رێککەوتن ئەنجامبدات. لە راپرسییەکاندا بۆ هەڵبژاردنی بەریتانیا کە بڕیارە لە ١٢ ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، پارتی پارێزگاران پێشەنگە، بەڵام کەسایەتییەکانی ئەو پارتە ترس و نیگەرانیی خۆیان ناشارنەوە لەوەی کە ترەمپ لە سەردانە دوو رۆژییەکەیدا شتێک بڵێت زیان بە هەڵمەتەکانیان بگەیەنێت لە هەڵبژاردنەکەدا. ئەگەری ئەوە زۆرە ترەمپ پرسیاری لەبارەی بازرگانییەوە لێبکرێت، بەڵام جۆنسن دەڵێت، خۆی بەدووردەگرێت لە گفتوگۆی بازرگانی ئەگەر پرسی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی مەرجی پێشوەختە بێت و دەڵێت \"خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی بۆ فرۆشتن نییە\".", "summary": "بڕیارە ٣ - ١٢ - ٢٠١٩ ترەمپ بچێتە لەندەن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ و ١٢ ـی مانگی داهاتوویش لە بەریتانیا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات کە دەستوەرنەداتە هەڵبژاردنەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/30112019", "category": "world", "summary_length": 276, "article_length": 845, "summary_token_count": 133, "article_token_count": 377}, {"article": "میدیای فەرمیی سعودیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٠٧ - ٠٩ - ٢٠٢١ سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود شای سعودیە و فەرماندەی باڵای سەرجەم هێزە سەربازییەکان، فەرمانێکی شاهانەی دەرکرد، کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، فەریقی یەکەم خالید بن قەرار ئەلحەربی بەهۆی ئەنجامدانی چەندین پێشلکاری و سەرپێچی بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی دارایی گشتی و سوودوەرگرتنی کەسی، هەروەها چەندین تۆمەتی دیکەی رووبەڕووکراوەتەوە، لەوانە ساختەکاریی، بەرتیل و قۆستنەوەی هەژموونی لەگەڵ ١٨ کەسی دیکە لە کەرتی گشتی و تایبەت دا، بۆیە بڕیاریاندا: یەکەم: کۆتاییهێنان بە خزمەتی فەریقی یەکەم خالید بن قەرار بن غانم ئەلحەربی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی و خانەنشینکردنی لەگەڵ رەوانەکردنی بۆ لێکۆڵینەوە. دووەم: دەستەی چاودێری و نەهێشتنی گەندەڵی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە تەواو دەکات، رێکاری پێویستیش لە بەرامبەری دەگیرێتەبەر. فەریقی یەکەم خالید بن قەرار بن غانم ئەلحەربی لە ساڵی ١٩٦٢ شاری مەدینە لەدایکبووە. لە ٢٧ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ کرایە بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی.", "summary": "شای سعودیە، بە بڕیارێکی شاهانە بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی لابرد و وێڕای خانەنشینیکردنی، داوای کردووە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/070920216", "category": "world", "summary_length": 140, "article_length": 907, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 427}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانتاران پێشنیازێکیان پەسەندکرد کە رەخنە لە حکومەت دەگرێت لەوەی \"سەرکەوتوو نەبووە بەشێک لە ئەفغانییەکان بگوازێتەوە\" و دەڵێن حکومەت ئاماژە نزیکەکانی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستانی لەلایەن تاڵیبانەوە هەستپێنەکردووە بۆ ئەوەی پێشوەختە خەڵکەکە و هاوکارەکانیان لە ئەفغانستان بگوازێتەوە. دەستلەکارکێشانەوەی کاخ رۆژێک دوای لادانی دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دێت لە پۆستەکەی کە ئەویش بە کەمتەرخەم لە دۆسیەی ئەفغانستان تۆمەتبارکرا. کاخ لە بەردەم پەرلەمان ئامادەبوو، لە کۆی ١٥٠ پەرلەمانتار ٧٨ پەرلەمانتار دەنگیان دا کە کاخ لە دۆسیەی ئەفغانستان کەمتەرخەم بووە. لە گوتارێکدا لە پەرلەمان، کاخ رایگەیاند، \"پەرلەمان پێیوایە کە حکومەت کەمتەرخەم بووە و هەرچەندە من ئەرکەکەی خۆم جێبەجێ کردووە، من تەنیا دەتوانم ئاکامی ئەم بڕیارە قبووڵبکەم وەکو وەزیر بە بەرپرسیارێتیەوە. \" گوتیشی بە بڕوای ئەو لەبارەی دیموکراسی و کولتووری ئیدارەکەی، وەزیر دەبێت دەسەڵات جێبێڵێت ئەگەر سیاسەتەکەی نەویستراو بوو و گوتی \"لەبەر ئەمەش من وەکو وەزیری دەرەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە بەرامبەر پاشا پێشکەشدەکەم\". هاوکات ئانک بایلێڤێڵد، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، رەتیکردەوە دەستلەکاربکێشتەوە سەرەڕای ئەوەی پەرلەمان ئەویشی بە هەمانشێوەی کاخ بە کەمتەرخەم دانا لە دۆسیەی ئەفغانستان. کاخ گوتیشی وەکو سەرکردەی پارتەکەی دەمێنێتەوە کە لەگەڵ سەرۆکوەزیران مارک روت لە گفتوگۆدان، ئەمەش لەکاتێکدایە پارتی سەرۆکوەزیران لە مانگی ئادار دووەم زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بردەوە. مارک روت دەڵێت دەستلەکارکێشانەوەی کاخ \"لەدەستدانێکی گەورە\" بوو. هۆڵەندا زیاتر لە ١,٥٠٠ خەڵک لە هەردوو نەتەوەی هۆڵەندی و ئەفغانی گواستووەتەوە پێش کشانەوەی یەکجاریی ئەمریکا لە ئەفغانستان، بەڵام بەشێک لەو ئەفغانیانەی لەگەڵ هێزەکانی هۆڵەندا کاریان کردووە، لە ئەفغانستان بەجێماون. بەگوێرەی حکومەتی هۆڵەندا، ٢٢ وەرگێڕ لە ئەفغانستان بەجێماون.", "summary": "سیخرێت کاخ، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەستی لەکارکێشایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی سەرکۆنەی وەزیرەکەی کرد بەهۆی \"خراپ\" بەڕێوەبردنی قەیرانی گواستنەوەی خەڵک لە ئەفغانستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/17092021", "category": "world", "summary_length": 178, "article_length": 1693, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 764}, {"article": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، \"چیدیکە رووسیا ناتوانێت پارە لە رۆژئاوا وەربگرێت و ناشتوانێت بە قەرزی نوێ بازرگانی لە بازاڕەکانی ئێمە و ئەوروپاشدا بکات. ئێمە سزا بەسەر ژمارەیەک کەسایەتیی باڵای رووسیا و ئەندامانی خێزانەکانیان دەسەپێنین\". بەشێکی دیکەی سزاکانی ئەمریکا بانکی سەربازی و بانکی گەشەپێدانی رووسیا دەگرنەوە. پێش ئەوەش ئەڵمانیا رایگەیاند، پرۆژەی بۆردی نۆرد ستریم ٢ دەوەستێنن کە ئەوەش وا دەکات رووسیا چانسی هەناردەکردنی ٥٥ ملیار مەتر سێجا گازی سرووشتی لە ساڵێکدا لەدەستبدات. ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، \"بێگومان ئێمە ماوەیەکی درێژە بۆ ئەم دۆخە ئامادەکاریمان کردووە. ئێمە هێشتا سزای زیاترمان لەبەردەستە کە دەتوانین جێبەجێیان بکەین ئەگەر رێکاری زیاتر بگیرێنەبەر\". بەریتانیاش سزای بەسەر پێنج بانکی رووسی و سێ ملیاردێری ئەو وڵاتەدا سەپاندووە. بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، \"ئەمە بەشی یەکەمی سزاکانە، واتە بەشی یەکەمی ئەوانەیە کە ئامادەمان کردوون. ئێمە سزای زیاتریشمان ئامادە کردووە بۆئەوەی لەگەڵ ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێیان بکەین ئەگەر بێتو دۆخەکە گرژتر ببێت\". یەکێتیی ئەوروپاش سزای بەسەر ٣٥١ ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی رووسیادا سەپاند کە دەنگیان بە ناساندنی لوهانسک و دۆنێتسک وەکو دوو وڵاتی سەربەخۆ دا. رووسیا پێیوایە، ئەگەر دانیان بە سەربەخۆیی ئەو دوو ناوچە جوداخوازەی ئۆکراینادا نەنابا، رۆژئاوا هەر سزای بەسەردا دەسەپاندن. پەرلەمانی فیدراڵیی رووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ پووتین پێکرد کە هێز لە دەرەوەی وڵات بەکاربهێنێت. بەو پێیە، بەهۆی رێککەوتنەکانی نێوانیان، مۆسکۆ دەتوانێت هێز بۆ پاڵپشتیکردنی جوداخوازەکان دژی ئۆکراینا بنێرێتە لوهانسک و دونێتسک. پووتین ئامادەیی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە ناشارێتەوە. ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، \"ئێمە لە رێگەی ئەم بڕیارەوە روونیدەکەینەوە کە تاوەکو ململانێکە بەردەوام بێت، ئەگەر پێویست کرا، ئامادەین ئەرکەکانمان بەجێبگەیێنین\". وڵاتانی رۆژئاواش ئەوە بە ئامادەکاری بۆ داگیرکردنی تەواوەتیی ئۆکراینا دەبینن. هەربۆیە بایدن رایگەیاند کە فەرمانی بە ناردنی چەکی زیاتر بۆ ئۆکراینا و جێگیرکردنی هێزی زیاتر لە وڵاتانی باڵتیک کردووە؛ ناتۆش دەڵێت زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی شەڕکەر و ١٢٠ کەشتیی سەربازیشی خستووەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا سەپاندنی ژمارەیەک سزای بەسەر رووسیادا راگەیاند کە وادەکەن رووسیا لە سیستمی دارایی رۆژئاوایی داببڕێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/23022022", "category": "world", "summary_length": 115, "article_length": 2007, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 929}, {"article": "دوای داننان بە سەربەخۆیی دوو ناوچەی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە، هێلسنکی بە خێرایی سەرکۆنەی کرد. سەبارەت بەوەی کە ترسیان لە ئەگەری داگیرکاریی رووسیا لە ئۆکراینا بووەتە هۆی ئەوەی هێلسنکی نزیکتر ببێتەوە لە چوونە نێو هاوپەیمانیی ئاسایش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا؛ ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینلاند گوتی، نازانێت، \"بەڵام لە گفتوگۆیەکی زیندووداین لەبارەی ئەندامبوون لە ناتۆ، ئەگەر رووسیا هۆکار بدات بەدەستەوە ئەوە بێگومان چالاکبوونی [ئەو ئەندامبوونە] خێراتریش دەبێت\". سەرۆکی فینلاند دەڵێت، وڵاتەکەی \"پاڵپشتیی تەواوی ئۆکراینا و گەلەکەی دەکات\". فینلاند و سوێد ئەندام نین لە رێکخراوی ناتۆ، بەڵام هەردووکیان هاوبەشن لە هاوپەیمانیی سەربازیی رۆژئاوادا. هێلسنکی و ستۆکهۆڵم دەستوەردانی رووسیا لە سیاسەتی ئاسایشی وڵاتەکانیان رەتدەکەنەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە مۆسکۆ داوایکردووە رێکخراوی ناتۆ فراوانتر نەکرێت. فینلاند و سوێد لەلایەن رێکخراوی ناتۆوە دڵنیاییان پێدراوە لەوەی دەرگای رێکخراوەکە بەڕوویاندا کراوەیە بۆ بوونە ئەندام تێیدا، بەڵام هەردوو حیزبە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی ئەو دوو وڵاتە هیچ پلانێکیان بۆ چوونە نێو ئەو رێکخراوە نییە؛ بەڵام فینلاند بەفەرمی بوونە ئەندام لە رێکخراوەکە وەکو \"بژارەیەک\" سەیردەکات. لەنێوان ساڵانی ١٨٠٩ و ١٩١٧ رووسیا و فینلاند سنووریان پێکەوە هەبووە، لە جەنگی جیهانیی دووەمیشدا بەشێوەی سەربازی رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە. لەکاتی جەنگی ساردیشدا، سەرکردەکانی فینلاند رازیبوون بەوەی کە نەبنە بەشێک لە هەماهەنگیی بەرگریی رۆژئاوا، ئەوەش بە مەبەستی خۆبەدوورگرتن لە داگیرکاریی یەکێتیی سۆڤیەت.", "summary": "سەرۆکی فینلاند رایگەیاند، کردەوەکانی رووسیا لە ئۆکراینا دەبێتە هۆی وەگەڕخستنەوەی ئەو گفتوگۆیانەی کە تایبەتن بە بوونە ئەندامی ئۆکراینا لە ناتۆ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2202202212", "category": "world", "summary_length": 142, "article_length": 1390, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 631}, {"article": "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی لەبارەی گرژییەکانی نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا رایگەیاند '' سەبارەت بە تورکیا و سووریا، لەسەرەتا من بە ئەردۆغانم گوت، رێککەوتنێک واژۆبکەن و ئاشتی رابگەیێنن، بەڵام لە راستیدا ئەوەی نەویست، بەهەمان شێوە کوردیش ئەمەیان نەویست\". سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە، ئەردۆغان لەسەرەتا لەسەر راگەیاندنی ناوچەیەکی ئارام رازیبوو، بەڵام لە ناکاو شەڕ دەستیپێکرد و وڵاتانی دیکەش لەم شەڕە تێوەگلان. سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر داوای لە کورد و ئەردۆغان کردووە کۆتایی بەشەڕ بێنن و رێککەوتنێک بکەن، ئەوانیش رازیبوونەوە و گوتوویانە زۆر باشە ئێمە رێککەوتنێک ئەنجامدەدەین.", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتا تورکیا و کورد ئامادەنەبوون رێککەوتن بکەن، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی شەڕ، لەسەر داوای من رازیبوون رێککەوتن بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/25032020", "category": "world", "summary_length": 146, "article_length": 657, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 296}, {"article": "لە هەرێمی غاینلاند فالتسی رۆژئاوای ئەو وڵاتەش، ئاستی لافاوەکە بە جۆریک بەرزبووە کە سەربانی هەندێ خانووی لەگەڵ خۆی بردووە. هەروەها پرد و لێواری رووبارەکانیشی لەگەڵ خۆی راماڵیون. لافاوە لەناکاوەکە بۆ خەڵکی ئەڵمانیا مایەی شۆک بوو. تۆماس گەیلن، هاووڵاتیی ئەڵمانییە و دەڵێت، \"کوڕەکەم لێرە دەژی. ماوەی ساڵێک بوو خەریکی نۆژەنکردنەوەی خانووەکەیان بوو و بڕیاربوو دوو هەفتەی دیکە بێنە نێوی، بەڵام ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، دەوروبەری کاژێر ٠٦: ٠٠ یان ٠٧: ٠٠ ئاوەکە دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و دوای ١٠ خولەک گەیشتە نێو خانووەکە. \" لانیکەم ١٠٣ کەس لە سەرانسەری ئەڵمانیا بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمە وێڕای ئەوەی دەیانی دیکە بێ سەروشوێنن. بەرپرسانی ئەڵمانیاش زیانی لافاوەکە بە ملیاران یۆرۆ مەزندە دەکەن. دروستبوونی لافاوەکە وای لە لایەنە سیاسییەکانی ئەڵمانیا کردووە سەرنجێکی گەورە بخەنە سەر پرسی گۆڕانی کەشوهەوا پێش ئەوەی لە ئەیلوولی ئەمساڵ بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا بکەن. فرانک واڵتەر شتانمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا دەڵێت، \"تەنیا بە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەتوانین رێگە لە دروستبوونی رەوشی نەخوازراوی کەشوهەوا و ئەم دۆخەی کە ئێستا تێیکەوتووین، بگرین. \" لە بەلجیکاش لافاوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم ٢٣ کەس، بێسەروشوێنبوونی دەیانی دیکە و مانەوەی ٢١ هەزاری دیکە بەبێ کارەبا. ئەلێکساندەر دی کڕوو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا دەڵێت، \"بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی ئەم کارەساتەی کەشوهەوایە، باری نائاسایی راگەیێندرا. دۆخەکە سات بە سات دەگۆڕێت و لە چەندین ناوچە بە دژواری ماوەتەوە. رۆژی رۆژی ماتەمینیی نیشتمانی دەبێت. \" لە هۆڵەنداش لافاوەکە رێگەی دەیان گوندی گرتووە و لە ناوەندی بەشێک لە شارەکان ماڵەکان ژێرئاو کەوتوون. سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، هاوشێوەی بەرپرسانی ئەڵمانیا، هۆکاری کارەساتە سرووشتییەکەی رۆژئاوای ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا. ئورسۆلا ڤۆندەر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، \"بەهێزیی و درێژیی ئەم رووداوانە دەریدەخەن کە زانست پێمان دەڵێت ئەمە ئاماژەی روونی گۆڕانی کەشوهەوان. \" رێکخراوی چاودێریی کەشوهەوای جیهانیش کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، داوا لە هەموو وڵاتان دەکات، کاری زیاتر بکەن بۆ ئەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بوەستێنرێت و لافاوی هاوشێوەی ئەمەی ئەوروپا دروستنەبێتەوە.", "summary": "لە ڤیدیۆکەدا ناوچەیەکی نزیک شاری کۆڵن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دەبینن کە لافاو چەندین خانووی رووخاندووە و ئۆتۆمبێلەکان لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا ماونەتەوە. لافاوەکە بە جۆرێک بەهێزبووە کە شەقامەکەی هەڵکەندووە و کردوویەتییە چاڵێکی قوڕاوی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1607202113", "category": "world", "summary_length": 245, "article_length": 2035, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 913}, {"article": "بەرپرسانی ئۆکراینی دەڵێن تاوەکو ئێستا لانیکەم ١٢ فەرماندەی رووسییان لە بەرەکانی جەنگدا کوشتووە، ژمارەیەک کە تەنانەت شیکارانی سەربازیشی سەرسامکردووە. ئادریێن واتسن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا گوتی: \"ئێمە زانیاریی هەواڵگری بۆ کوشتنی فەرماندە رووسەکان پێشکێش ناکەین. \" ئەو گوتەبێژە هەواڵەکەی بە \"نابەرپرسانە\" وەسفکرد. واتسن دەڵێت: \"ئەمریکا زانیاری هەواڵگری دەربارەی گۆڕەپانی جەنگ بۆ ئەوە بە ئۆکراینییەکان دەدات تاوەکو بەرگری لە خاکەکەیان بکەن. \" ٢٦ ـی نیسانی ئەمساڵ سوپای ئۆکراینا بڵاویکردەوە، ٢١ هەزار و ٩٠٠ سەربازی رووسی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون، ناتۆ دەڵێت ژمارەکە لەنێوان ٧٠٠٠ بۆ هەزار و ٥٠٠ سەربازە، لە بەرامبەردا رووسیا دەڵێت لەوەتەی شەڕ لە ٢٤ ـی شوبات دەستیپێکردووە، لانیکەم ١٤ هەزار سەربازی ئۆکراینییان کوشتوون، لە چاوپێکەوتنێکدا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاشکرایکرد کە دوو هەزار و ٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠ سەربازیان کوژراون.", "summary": "ئەمریکا رەتیدەکاتەوە زانیاریی هەواڵگرییان بە ئۆکراینا دابێت بۆ ئەوەی فەرماندە سەربازییەکانی رووسیا بکوژن، ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو نیویۆرک تایمز لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە گوایە واشنتن زانیاری لەسەر یەکە رووسییەکان داوەتە ئۆکراینا کە لە ئەنجامدا چەندین فەرماندەی رووسی کوژراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050520222", "category": "world", "summary_length": 312, "article_length": 857, "summary_token_count": 138, "article_token_count": 397}, {"article": "یاسای ویلایەتی جۆرجیا مافی ژماردنەوەی دەنگەکان بە بەربژێرە دۆڕاوەکان دەدات ئەگەر رێژەی دۆڕانەکە ٠.٥ % ـی کۆی گشتیی دەنگدانی ویلایەتەکە بێت. بەپێی یاساکە، داواکاریی ژماردنەوەی دەنگەکان دوو رۆژ دوای پەسندکردنی ئەنجامی دەنگدانەکە دەبێت. دوای دەنگدان ئەنجامەکان نافەرمین تاوەکو بە شێوەیەکی فەرمی پەسنددەکرێن. ئەگەر لە ژماردنەوەکەدا جیاوازی هەبوو، ئەوا ئەنجامەکە سەرلەنوێ پەسنددەکرێتەوە. دەشکرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ رێژەی جیاوازیی نێوان بەربژێرەکان، بەپێی بۆچوونی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن فەرمانی ژماردنەوەکە بدرێت. دەکرێت ئەم شێوازی ژماردنەوەیە بەر لە پەسندکردنی ئەنجامەکان هەر کاتێک بێت بکرێت. پێویستە بەرپرسانی هەڵبژاردنی ویلایەتەکان ١٠ رۆژ دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکان پەسندبکەن، واتە تاوەکو ١٣ ـی تشرینی دووەم. سکرتێری ویلایەتەکەیش دەبێت لە ٢٠ ـی تشرینی دووەمدا پەسندی بکات. لەگەڵ ئامێرە نوێیەکانی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی جۆرجیا کە کۆمپیوتەری شاشە هەستیاری تێدا بوو کە کاخەزی دەنگدانی بۆ هەر دەنگدەرێک چاپ دەکرد، ژماردنەوەکە بە سکانکردنەوەی کاخەزی دەنگدانەکە دەبێت. دوای ئەوەی دەنگدەرەکە بژارەکەی لەسەر شاشەکە هەڵدەبژێرێت، دەنگە سەرەکییەکە تۆماردەکرێت. کاتێک دەنگدەرەکە پەنجە بە دوگمەی سەر شاشەکەدا دەنێت، کاخەزەکە چاپ دەکرێت کە بژارە هەڵبژێردراوەکەی دەنگدەرەکەی لەسەر تۆمارکراوە و کۆدێکی لەسەرە کە کۆمپیوتەر دەتوانێت بە سکانکردن بیخوێنێتەوە. دواتر دەنگدەرەکە کاخەزی دەنگدانەکە دەخاتە ئامێری سکانکردنەکەوە و، ئینجا دەنگەکە سکان دەکرێت و بە شیوەیەکی ئەلیکترۆنی هەڵدەگیرێت. هەروەها کاخەز چاپکراوەکەیش هەڵدەگیرێت. جا ژماردنەوەی دەنگەکانیش بە هەمان شێوەیە. بۆ ژماردنەوەکەیش هەموو کاخەزەکانی دەنگدان دەخرێنەوە ئامێری سکانکردنەکە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بژمێردرێنەوە؛ بە دەست ناژمێردرێن. براد رافێنسپێرگەر، سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا باسی لەوە کردووە، بەرپرسان خۆیان بۆ ئەگەری داواکاریی ژماردنەوە ئامادە کردووە. سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/٠٤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، \"ئەگەر جیاوازیی رێژەی بردنەوەکە ٠.٥ % بێت، وەک بەربژێرێک مافی خۆتە داوای ژماردنەوە بکەیت. \" براد رافێنسپێرگەر ئاماژەی بەوە دا، لە رۆژانی داهاتوودا دەزانن کە دەنگدانی چ شوێنێک دەبێت بژمێردرێتەوە. رافێنسپێرگەر گوتی، \"ئێمە هێشتا چاوەڕێین تاوەکو هەموو دەنگەکان بژمێردرێن و، ئەوە بۆیە گرنگە چاودێریی پرۆسەکە بکەین. \" لەکاتی وردبینییەکەدا بەرپرسانی هەڵبژاردن سەرەڕای سکانکردنی دەنگەکان، چاو بە نووسینی سەر کاخەزەکانیشدا دەخشێننەوە. بەڵام رافێنسپێرگەر ئاماژەی بەوە نەدا کە دەنگدانی چ ویلایەتێک وردبینیی بۆ دەکرێت.", "summary": "لە کاتێکدا دەنگدەر و بەربژێرەکانی ویلایەتی جۆرجیا چاوەڕێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/١١/٠٣ دەکەن، رەنگە نەیانەوێت ئەمە ببیستن: لە هەندێک کێبڕکێدا دوای ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان، جارێکی دیکە بە وردی دەژمێردرێنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/061120207", "category": "world", "summary_length": 233, "article_length": 2295, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 1052}, {"article": "لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەبەرئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی شکستیهێنا لە ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەی کە بە جیددی و بە گرنگییەوە خوازرابوون، ئەمریکا رۆژی هەینی کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رێکخراوەکە هێنا. لەوەتەی کۆرۆنا لە ئەمریکا بڵاوبووەتەوە، ترەمپ بەردەوام رەخنەی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گرتووە، بەوە تۆمەتباریدەکات کە لایەنگری دەکات و بێدەنگە لە \"کەمتەرخەمی\"ـی چین لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و سەرکەوتکردنی ئەوانەی هۆشداریان لەبارەی ڤایرۆسەکەوە دەدا. ترەمپ هێرشی کردە سەر چین، بە شاردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتباری کرد و رایگەیاند: هەموو جیهان چاوەڕێی وەڵامی چینە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەرپرسە چینییەکان پابەندبوونەکانیان لە ئاست رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەبردەسەر کە دەبوایە بە راپۆرت رێکخراوەکەیان سەبارەت بە ڤایرۆسەکە ئاگاداربکردایەتەوە، بەڵکو ئەوان لە سەرەتای دۆزینەوەی ڤایرۆسەکە لە چین، گوشاریان خستەسەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تاوەکو جیهان بەلاڕێدا ببەن. سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رەخنەی تووندی لە پەکین گرت لەبارەی دەرکردنی یاسای نوێی ئاسایشی چین کە پەیوەستە بە هۆنگ کۆنگ و بە یاسایەکی کارەساتبار بۆ هەردوو گەلی هۆنگ کۆنگ و چین ناوبرد. ترەمپ گوتی \"جووڵەی حکومەتی چین دژ بە هۆنگ کۆنگ دوایین رێکار بوو لە ژمارەیەک رێکاری دیکەی ئەو وڵاتە بۆ بێبایەخکردنی پێگەی درێژخایەن و گرنگی ئەو ناوچەیە، ئەمە بۆ گەلی هۆنگ کۆنگ، گەلی چین و بێگومان بۆ جیهان کارەساتبارە\". لەبارەی شاردنەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن چینەوە، ترەمپ دەڵێت، \"بووەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەهەموو جیهاندا و پەتایەکی جیهانی دروستکرد کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئەمریکی گیانیان لەدەستدا و ملیۆنان کەس تووشبوون. بەرپرسە چینییەکان پابەندبوونەکانیان لە ئاست رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەبردەسەر کە دەبوایە بە راپۆرت رێکخراوەکەیان سەبارەت بە ڤایرۆسەکە ئاگاداربکردایەتەوە، بەڵکو ئەوان لە سەرەتای دۆزینەوەی ڤایرۆسەکە لە چین، گوشاریان خستەسەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تاوەکو جیهان بەلاڕێدا بەرن\". بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، ئەو پارانەی بۆ تەندروستیی جیهانییان خەرجدەکرد، لەمەودوا بۆ دابینکردنی پێداویستییە گشتییە بەپەلەکانی دیکەی جیهان تەرخاندەکەن. دەشڵێت \"جیهان وەڵامی چینی دەوێت لەبارەی ڤایرۆسەکە\". ترەمپ گوتی، ئەمریکا ساڵانە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار دەداتە تەندروستیی جیهانی و چین تەنیا ٤٠ ملیۆن دەدات، کەچی دەستی بەسەر رێکخراوەکەوە گرتووە.", "summary": "سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتاییهێنانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی راگەیاند و دەڵێت، رێکخراوەکە شکستیهێناوە لە ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەی لێی داواکرابوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2905202013", "category": "world", "summary_length": 196, "article_length": 2210, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 953}, {"article": "لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیایەکی نزیک لە پەکەکە، دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا گوتی: \"ئەوەی رووسیا ئێستا لە ئۆکرانیا دەیکات، پێشتر ئەمریکا لە هەموو جیهاندا ئەنجامیداوە. ئۆکراینا دەڵێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەکوێیە؟ با نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار دەربکات. ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە ئەمریکا، رووسیا، بەریتانیا و ئەوروپاشەوە خۆیان ئەم کارە دەکەن و دەجەنگن و هێرش دەکەنە سەر وڵاتی دیکە. بۆ نموونە، تورکیا هەوڵی داگیرکردنی سووریا و عێراقی دا، هێرشی سەربازی بۆ سەر لیبیا و ئەرمینیا ئەنجامدا. هیچ جیاوازییەک لە نێوانیان ئەو وڵاتانەدا نییە. ئەمە راستیی جیهانی ئێمەیە\". دوران کاڵکان گوتیشی: \"ئەو سیاسەتەی پاڵپشتی لە دەسەڵاتی ئۆکراینا دەکات سیاسەتێکی شۆڕشگێڕ و دیموکراسیی و راست و دروست نییە، واتە مەبەست لەم سیاسەتە رزگارکردنی ئۆکراینا نییە لە دەست داگیرکاری. پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا دەسەڵاتی ئۆکراینا نوێنەرایەتی راستەقینەی ویستی کۆمەڵگەی ئۆکراینی دەکات؟ ئۆکراینییەکان دەوڵەتی سەربەخۆیان هەیە و مافی سەروەرییان هەیە؟ دەوڵەتی چی، سەربەخۆیی چی؟ ئەوان دەسەڵاتێکی داپڵۆسێنەر و تاڵانچی و چەتەیان هەبووە و ئێستاش هەڵدەوەشێت\". دوران کاڵکان ئاماژە بە رووسیا و ئەمریکا دەکات و دەڵێت: \"هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی ئێستای ئۆکراینا لابدەن و کەسێکی دیکە بخەنە شوێنی سەرۆکی وڵات. دوێنێ لایەنێک ئەو دەسەڵاتەی دامەزراند، ئەمڕۆش لایەنێکی دیکە کار بۆ لابردنی دەکات. چەتەی باش و خراپ نییە، هەموو چەتەکان خراپن و خراپەکارن\".", "summary": "ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە هەڵسەنگاندن بۆ جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دەکات و دەڵێت: \"لەم جەنگەدا ئۆکراینا تێکدەشکێت. ئەوان پێشتر گورزی گەورەیان بەرکەوتووە و لە داهاتووشدا زیاتریان بەردەکەوێت. دەسەڵاتی ئۆکراینا پشتی بە ناتۆ و بەریتانیا و ئەمریکا بەست، بەڵام ئێستا بە تەنیا ماوەتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0303202211", "category": "world", "summary_length": 289, "article_length": 1357, "summary_token_count": 139, "article_token_count": 622}, {"article": "ویست کە هاوژینی کیم کارداشیان، خانمی بەناوبانگی ئەمریکییە، لە شاری چارلستۆن لە ویلایەتی ساوس کارۆلایناوە، هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی خۆی دەستپێکردبوو. کەس پێشبینی سەرکەوتنی ویستی بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن نەدەکرد، بەڵام پێشبینیدەکرا هەندێک لە دەنگی رەشپێستەکانی ئەمریکا بۆ خۆی ببات. راپەرە ئەمریکییەکە لە توویتەری خۆی شەوی رابردوو نووسی: \"یەکەمجارە لە ژیانمدا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا دەنگدەدەم، بێگومان دەنگم بە کەسێکدا کە متمانەی تەواوم پێیەتی.. ئەو کەسەش خۆمم\". دواتر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە دەریدەخات لە ناوچەی کودی لە ویلایەتی وایۆمینگ بەشداری لە دەنگداندا دەکات. ئەوەی جێگەی سەرنجە لای میدیای ئەمریکی، کیم کارداشیانی هاوژینی ویست، پێناچێت هیچ پشتگیرییەکی بۆ باوکی منداڵەکانی دەربڕیبێت، چونکە ئەو لە هیچ دەرکەوتنێکی گشتیدا پشتگیری خۆی بۆ هاوژینەکەی دەرنەبڕیوە. لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە تویتێکی کامالا هاریس، بەربژێری پارتی دیموکراتی بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا ریتویتکردەوە. ویستی ٤٣ ساڵ، پێشتر یەکێکبوو لە دیارترین هەوادارەکانی ترەمپ. لە تەمووزی رابردوودا هەڵمەتەکانی خۆبەربژێرکردنی دەستپێکرد، پارتێکی بەناوی ' پارتی لەدایکبوون '، ' بێرسدەی پارتی ' دامەزراند و خۆی سەرۆکایەتی دەکرد. هەندێک لێدوانیدا وایکرد میدیاکانی ئەمریکا گومان لە توانا عەقڵییەکانی بکەن. ئەو راپەرە براوەیەی ٢١ خەڵاتی گرامیی بەدەستهێناوە، ساڵی ٢٠١٨ رایگەیاند نەخۆشیی ' بیپۆلار دیسۆەردەر '، یان ' تێکچوونی دووانەیی ' هەیە، کە جۆرێکە لەنەخۆشییە دەروونییەکان و دەبێتە گۆڕانی خێرا لە ئاوەزی مرۆڤدا لە باشەوە بۆ خراپ و بەپێچەوانەوە. میدیاکان ئاشکرایانکردووە، پەیوەندییەکانی نێوان ویست و کارداشیان لەباشیدا نییە، بەتایبەت کە دەرکەوتنیان پێکەوە لە شوێنە گشتییەکاندا یەکجار کەمبووەتەوە و لە چەندین هەڵوێستی جیاوازدا، لە دژی یەک وەستاونەتەوە. ویست پێشتر بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان و کەمپەینکردن، بڕی ٦، ٧ ملیۆن دۆلاری قەرزکردبوو، بەڵگەنامەی ئەو قەرزەی پێشکێشی لیژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کردبوو. ئەو هەروەها هەندێک لێدوانی سەرنجڕاکێشی لەبارەی بەها ئاینییەکان، لەباربردن و خێزانەوە دەربڕیبوو.", "summary": "کانیی ویست، راپەری ئەمریکی، لە دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، کە یەکێک بوو لە بەربژێرەکان دەڵێت دەنگی بەخۆیدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0411202018", "category": "world", "summary_length": 130, "article_length": 1898, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 850}, {"article": "وەزارەتی تەندروستیی ئیتاڵیا رایگەیاند؛ لە هەر ٧ کەس کە لە رۆژانی رابردووەوە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە، یەکێکیان تووشی کۆرۆنا بووە. جۆسێپێ کۆنتی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، تاوتوێی تووندکردنی رێکارەکان دەکەن بۆ هەوڵی کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا. لەلایەکی دیکەش خەڵك ناڕازین لە تووندکردنی رێکارەکان و لە رۆما خۆپێشاندان بەو بۆنەیەوە، کرا. تاوەکو ئێستا ٦٨٠ هەزار کەس لە ئیتاڵیا تووشی کۆرۆنا بوون، ٣٨ هەزار و ٦١٨ تووشبوو بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، دووەم زۆرترین گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە.", "summary": "ئیتاڵیا لە تووشبوون بە کۆرۆنا گەڕایەوە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی و لە رۆژێکدا نزیکەی ٣٢ هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون، نزیکەی ٣٠٠ کەسیش لە ٢٤ کاژێردا گیانیان لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/011120201", "category": "world", "summary_length": 176, "article_length": 525, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 245}, {"article": "رۆژی شەممە، ٧ ـی ئایاری ٢٠٢٢ سوپاسالاری کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سوپاکەیان کاژێر ١٤: ٠٧ خولەک بە کاتی سیئۆل [٨: ٠٧ خولەک بەکاتی هەولێر] مووشەکێکی کورت مەودای کۆریای باکووریان بەدیکردووە کە وەکو خۆیان دەڵێن لە رێگەی سەکۆی کەشتیی دەریاییەوە لە کەناراوییەکانی هامیۆنگی باشووری کۆریای باکوورەوە بەرەو دەریای ژاپۆن / دەریای رۆژهەڵات ئاراستەکراوە. هاوکات، وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن بڵاویکردەوە کە کۆریای باکوور \"شتێک\"ـی ئاڕاستەکردووە کە وەکو خۆیان دەڵێن پێدەچێت مووشەکی بالیستی بێت و هۆشدارییان داوەتە کەشتییەکان لە ئەگەری \"مووشەکی زیاتر\". لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە دەبێتە ١٥ ـەمین تاقیکردنەوەی مووشەکی لەلایەن کۆریای باکووری خاوەن چەکی ئەتۆمییەوە ئەنجامدرابێت. رۆژی چوارشەممە ٤ - ٥ - ٢٠٢٢ کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامدا کە سیئۆل و تۆکیۆ دواتر رایانگەیاند مووشەکی بالیستی بووە، ئەوەش سەرباری ئەوەی کە پیۆنگیانگ هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە بڵاونەکردەوە. سەرەڕای ئەو سزایانەی بەهۆی پڕۆگرامە مووشەکییەکەیەوە بەسەریدا سەپێندراون، کۆریای باکوور تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی لە ئەمساڵدا زیادکردووە و ئەمریکاش کۆریای باکوور بەوە تۆمەتبار دەکات کە پێشنیازەکانی بۆ کۆبوونەوە رەتدەکاتەوە.", "summary": "کۆریای باشوور دەڵێت، رۆژی شەممە ٧ - ٥ - ٢٠٢٢ کۆریای باکوور لەڕێگەی سەکۆی کەشتیی دەریاییەوە مووشەکێکی بالیستی بە ئاراستەی سنوورە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی تەقاندووە. ئەوەش تەنیا دوای ٣ رۆژ دێت لەدوای ئەوەی پیۆنگیانگ مووشەکێکی تاقیکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/070520225", "category": "world", "summary_length": 240, "article_length": 1126, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 508}, {"article": "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٠٥ - ٠٨ - ٢٠٢١ ئیبراهیم رەئیسی وەکو سەرۆککۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی خوارد. نزیکەی ١١٥ سەرکردە، وەزیر و دیپلۆماتی باڵا لە زیاتر لە ٧٠ وڵاتی جیهانەوە بانگهێشتکرابوون بۆ بەشداریکردن لەو رێوڕەسمەدا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکێک لە سەرکردە بەشداربووەکانی رێوڕەسمەکە بوو، بڕیارە رۆژی هەینی ٠٦ - ٠٨ - ٢٠٢١ یش لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی کۆببێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکەن. یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی رێوڕەسمەکە ئێنریک مۆرا بوو؛ مۆرا هاوئاهەنگیکاری یەکێتیی ئەوروپایە بۆ کۆبوونەوەکانی ڤیەننا کە ئامانج لێیان زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ یە. بەڵام ئامادەبوونی ئەو دیپلۆماتە لە رێوڕەسمەکەدا لەلایەن رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤی ئێرانەوە رەخنەی لێ گیرا. ئەو رێکخراوانە لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا زۆر باش ئاگادارە کە ئیبراهیم رەئیسی لە ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١٩ دا سەرپەرشتیی هەڵمەتی کوشتن و ئەشکەنجەدانی چەند هەزار کەسێکی کردووە. رێکخراوەکان داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکەن رووبەڕووی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی ببێتەوە، نەوەک ئەوەی \"شانبەشانی ئەوانە بوەستێت کە ئەو تاوانانە ئەنجامدەدەن\". بەڵام بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا ئەو رەخنانە رەتدەکەنەوە و پێیانوایە، رەئیسی ئێستا سەرۆککۆماری ئێرانە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. نەبیلە مەسرالی، گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، \"گرنگە لەگەڵ ئەم ئیدارە نوێیە مامەڵەی راستەوخۆی دیپلۆماسیمان هەبێت و بە شێوەیەکی راستەوخۆش پەیامەکان بگەیێنین\". مەسرالی گوتیشی، ئامانجی سەرەکیی ئێستای یەکێتیی ئەوروپا بریتییە لە کارئاسانیکردن بۆئەوەی هەموولایەک پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە دووپات بکەنەوە.", "summary": "بەشداربوونی دیپلۆماتێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسیدا وەکو هەشتەمین سەرۆککۆماری ئێران لەلایەن ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤی ئێرانەوە رەخنەی لێ گیرا، بەڵام یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، گرنگە پەیوەندیی دیپلۆماسیی راستەوخۆ لەگەڵ تاران هەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050820216", "category": "world", "summary_length": 283, "article_length": 1575, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 733}, {"article": "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوە کرد، لە گفتوگاکانی بێلاڕووس، تیمەکان لەسەر یەکەمین هەنگاو بۆ گەڕاندنەوەی % ١ ـی \"مرۆڤایەتیی\" رێککەوتن. هاوکات رووسیاشی بە تێکشکاندن و خاپوورکردنی شارە گەمارۆدراوەکان تۆمەتبار کرد و گوتی، \"ئەو شارانە خراپترین رۆژەکانیان بەڕێدەکەن. \" لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، \"سوپای رووسیا دەستی بەو بەرانەی جەنگ نەگەیشتووە کە پلانی بۆ دانابوون. تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار سەربازی رووسیا کوژراون. ١٠ هەزار! ئەمە تۆقێنەرە. کوڕانی ١٨ ساڵ و ٢٠ ساڵانن. زۆر گەنجن، بگرە منداڵن. ئەو سەربازانە تەنانەت پێیان نەگوتراوە بۆچی شەڕ دەکەن. پێشیان نەگوتراوە لە خاکێکی بێگانەدا چی دەکەن، دە هەزار کەس. رووسیا دەیتوانی لە بری مردن شتێکی دیکە بەم خەڵکە بدات. \" لەبارەی کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی کە تیمی دانوستاندنکاری هەردوولا لە سەر سنووری بێلاڕووس لەسەری رێککەوتبوون، زێلێنسکی دەڵێت، \"پێویستە هەر ئەمڕۆ رێڕەوە مرۆییەکان بکرێنەوە. \" هەروەها لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆکی ئۆکراینا داوای پاراستنی ژیانی خەڵکی سڤیل و رێگەدان بۆ ناردنی خۆراک و دەرمان لە شارەکانی ماریوپۆل و ڤۆلنۆڤاخا دەکات کە وەکو خۆی دەڵێت، \"زۆرینەیان ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەنن. \"", "summary": "سەرۆکی ئۆکراینا رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا ١٠ هەزار سەربازی رووسییان کوشتووە کە بەشێکیان منداڵن، هەروەها دەشڵێت، \"سوپاکەیان لە خارکیڤ بەرگریی دەکات و جگە لە کیێڤ، هەریەکە لە ناوچەکانی میکۆلایڤ، کیێڤ، سومی، چێرنیگیڤ و دۆنباسیان لەژێر دەستە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0503202212", "category": "world", "summary_length": 240, "article_length": 1104, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 519}, {"article": "لە کەمپی پەنابەرانی شێدا لە نزیک شاری هەرات لە ئەفغانستان، دانیشتووانی کەمپەکە لە رەوشێکی خراپدا دەژین، هاوکارییە مرۆییەکان زۆر کەمن، هەلیکاریش بە ئەستەم دەستدەکەوێت، هەژاری چەند خێزانێکی نیشتەجێی کەمپەکەی ناچارکردووە کچەکانیان بفرۆشن، قەندی گوڵ، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانە و باوکی بە بڕی ١٠٠ هەزاری ئەفغانی فرۆشتوویەتی کە دەکاتە هەزار دۆلاری ئەمریکی، بەو پارەیە خواردن و پێداویستی بۆ خێزانەکەی دابینکردووە. عەزیز گوڵ، دایکی قەندیی تەمەن ١٠ ساڵان دەڵێت، \"خواردن لە ماڵمان نەبوو، بە هاوژینەکەمم گوت بۆ ئەوەی منداڵەکان نەمرن خواردنیان بۆ پەیدا بکە، خواردنی هێنا، لێم پرسی پارەت لە کوێ پەیداکرد؟ گوتی کچەکەمم فرۆشتووە بۆ هاوسەرگیری تاوەکو خواردن بکڕم، ئێستا ئەو پیاوە قەرزی لامانە، ئەگەر پارەکەی نەدەینەوە کچەکەمان لێ دەستێنێت. \" هاوسەرگیریکردن بە منداڵان لەو ناوچەیە بووەتە دیاردە، خێزانی زاوا پارە دەدەنە باوکی کچە منداڵەکان و لای باوکیان دەبن تاوەکو تەمەنیان دەگاتە ١٥ ساڵ، دواتر هاوسەرگیری پێدەکرێت و دەچێتە ماڵی خۆی. حەمید، دانیشتوویەکی کەمپەکەیە و کچە حەوت ساڵانەکەی فرۆشتووە بۆ ئەوەی خواردن بۆ منداڵەکانی دیکەیی و دەرمانیش بۆ هاوژینە نەخۆشەکەی بکڕێت، ئاماژە بەوە دەکات، \"من ئەو کچەمم فرۆشتووە تاوەکو خواردن و دەرمان بکڕم، کچێکی دیکەشم هەیە، ئەویش لەبەر هەژاری و نەبوونی دەرمان دەفرۆشم، ئەمڕۆ ناتوانم خواردن بۆ منداڵەکانم و دەرمان بۆ هاوژینەکەم بکڕم. \" دوای ئەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان حوکمی گرتە دەست، رێکخراوە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان وڵاتەکەیان جێهێشتووە، ئەوەش رەوشی مرۆیی لەو وڵاتە دژوار کردووە. ئاسونتا چارلێس، بەڕێوەبەری رێکخراوی \"World Vision\" لە ئەفغانستان، گوتی، \"رەوشی ئەو وڵاتە بەرەو وێرانە دەڕوات، بە تایبەت بۆ منداڵان، مایەی نیگەرانییە کە خێزانێک منداڵێکی خۆیان دەفرۆشن بۆ ئەوەی خواردن بۆ ئەندامەکانی دیکەیان پەیدا بکەن، دەبێت رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە دەم هاواری خەڵکی ئەفغانستانەوە بێن. \" لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١، رێکخراوی تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پارەی حکومەتی ئەو وڵاتەیان بلۆککردووە و تاوەکو ئێستا دانیان بە حکومەتی نوێی ئەفغانستاندا نەناوە، ئەوەش وایکردووە رەوشی مرۆیی و ئابووریی ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ خراپتر ببێت. بە گوێرەی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی ٣.٢ ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان لە ئەفغانستان تووشی بەد خۆراکی بوون", "summary": "ئەفغانییەکان کە لە دەست تاڵیبان هەڵهاتوون و لە کەمپی \"هەراتن\" لە ناوچەیەکی ئەو وڵاتە، بە دەست برسێتی و خراپی دۆخی گوزەرانەوە دەناڵێنن، کچ فرۆشتن لە کەمپەکە بووەتە نەریت و لەبەرامبەر پەیداکردنی خۆراک و دەرمان دەیانفرۆشن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/020120227", "category": "world", "summary_length": 219, "article_length": 2089, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 943}, {"article": "لە وەڵامی داواکاریی پۆلیسەکەدا، گەنجەکە کە ناوی پاتریکە و تەمەنی ٢٦ ساڵانە دەڵێت، مۆڵەتەکەی لە چەکمەچەی لای سەرنشینەکەدایە و دەیەوێت بسوڕێتەوە بۆ ئەوەی بۆی بێنێت، بەڵام پۆلیسەکە ئەوە رەتدەکاتەوە و داوای لێدەکات لە شوێنی خۆی بوەستێت و دەستەکانی بەرزبکاتەوە، بۆیە گەنجەکە رادەکات. پۆلیسەکە دەیگرێتەوە. دوای ئەوەی کە گەنجە رەشپێستەکە رەتیدەکاتەوە دەمانچەی کارەبایی پۆلیسەکە بداتەوە، پۆلیسەکە دەمانچەکەی دیکەی دەردەهێنێت و گوللەیەک لە سەری دەدات. کوژرانی پاتریک بەو شێوەیە، خۆپێشاندان و ناڕەزایی دژی پۆلیس لێکەوتەوە. پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. ئێریک وینسترۆم، بەڕێوەبەری پۆلیسی گراند راپیدز لە مشیگن دەڵێت، \"ئەمە رۆژێکی سەختە. هاوخەمی خۆم بۆ خێزانی پاتریک لیۆیا دەردەبڕم. \" رووداوەکە لە ٤ ـی ئەم مانگە روویداوە. ناوی پۆلیسە بکوژە سپیپێستەکە ئاشکرا نەکراوە. خۆپێشاندەران داوادەکەن بەسزا بگەیێنرێت. سەرۆکی شارەوانیی شارەکە، کە خۆیشی بە رەچەڵەک ئەفریقییە، هاوخەمی خۆی بۆ هاوڕێیان و کەسوکاری کوژراوەکە دەردەبڕێت. مارک واشنتن، سەرۆکی شارەوانیی گراند راپیدز لە میشیگنە و دەڵێت، \"ئەمە رۆژێکی زۆر خەمگینە بۆ کۆمەڵگەکەمان و ئێمە گوێمان لە دەربڕینی کۆمەڵێک هەست و هەڵوێست بووە. ئێمە ئەمە تێدەپەڕێنین. \" یاسای ویلایەتی مشیگن رێگە بە پۆلیس دەدات هێزی کوشندە لە دژی تۆمەتبار بەکاربهێنێت ئەگەر پێیوابوو تۆمەتبارەکە دەیەوێت چەکێکی کوشندە بەکاربێنێت. بەگوێرەی بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری گراند راپیدز، دەمانچەی کارەبایی بە چەکی کوشندە دانانرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پۆلیسە سپیپێستەکە، وەکو تۆمەتباری کوشتنی ناڕەوا، لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.", "summary": "لە شاری گراند راپیدز لە ویلایەتی مشیگنی ئەمریکا، پۆلیسێکی سپیپێست گومانی لە ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی گەنجێکی رەشپێستە و داوای لێدەکات مۆڵەتەکەی پێشان بدات، لەوکاتەدا مشتومڕ دروست دەبێت و پۆلیسەکە بە گوللە گەنجەکە دەکوژێت. ئەو رووداوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/140420222", "category": "world", "summary_length": 264, "article_length": 1452, "summary_token_count": 123, "article_token_count": 685}, {"article": "زانایان بەچکە دایناسوورەکەی نێو هێلکە بەردینییەکەیان ناو ناوە Baby Yingliang. هێلکەکە لە شاری گوانژوو لە چین دۆزراوەتەوە. فیۆن وایسم، کە یەکێکە لەو زانایانەی توێژینەوەیان لەسەر ئەم بابەتەدا کردووە و توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستی iScience بڵاوکردووەتەوە رایگەیاندووە، کە \"ئەم هێلکەیە باشترین جۆری بەردینکراوە لەنێو کۆرپەی دایناسۆرەکان. کاتێک Baby Yingliang دۆزرایەوە، پشتی کووڕ بوو، قاچەکانی لە پاڵ سەری بوو کە تا نزیک سکی لاربوو. ئەم جۆرە چەمانەوەیە تایبەتە بە کۆرپەکانی باڵندە کاتێک لەناو هێلکەکانیاندان و بە هی دایناسۆرەکان ناچێت. کاتێک باڵندە لەنێو هێلکەکەیدا خەریکی هەڵهێنان دەبێت، سەری لەژێر باڵەکانیدا دەشارێتەوە و بە دەنووکی هێلکەکە دەشکێنێت، بەڵام ئەو کۆرپانەی بەمشێوەیە کار بۆ هەڵهێنانی هێلکەکە نەکەن، دەمرن\". وایسم پێیوایە، ئەم نەریتەی هەڵهێنانی هێلکە لەلایەن باڵندەکانەوە، نەریتێکی بۆماوەییە لەلایەن دایناسۆرەکانەوە بۆیان ماوەتەوە. بەپێچەوانەوە، کرداری دەرچوون لەناو هێلکە و هەڵهێنانیان هاوشێوەی تیمساحەکان دەبێت کە سەریان کووڕ دەکەنەوە و دادەنیشن و بەمشێوەیە لەنێو هێلکەکەیان دەردەچن. ئاژەڵەکانی ئۆڤێراپتۆرۆسۆر جۆرێک بووە لە دایناسۆرەکان کە پەڕیان هەبووە و لە چاخی تەباشیری درەنگدا لە ناوچەکانی ئاسیا و ئەمریکای باکوور دەژیان. تەنانەت رووخسار و قەبارەی لاشە و سیستەمی خۆراکیشیان جیاواز بووە. رەنگە قەبارەیان لە مەیموونێکەوە تاوەکو دەگاتە گیگانتۆرابتۆر بگۆڕێت کە باڵایان دەگەیشتە هەشت مەتر. زانایان پێیانوایە، تەمەنی هێلکە بەردینکراوەکە لەنێوان ٦٦ ساڵ تاوەکو ٧٢ ملیۆن ساڵ بێت و وای بۆ دەچن هێلکەکە لەژێر چەندین چینی بەهێزی قوڕ شاردرابێتەوە، کە لە گۆڕانی کەشوهەوا و ئاژەڵەکانی دیکەی پاراستبێت. زانایان وای بۆ دەچن رەنگە کۆرپەکە لەکاتی پێگەیشتنیدا باڵاکەی بگەیشتایە دوو تاوەکو سێ مەتر و رووەکخۆریش بووایە. هەروەها پێیانوایە رەنگە ئەم هێلکەیە و چەندین هێلکەی دیکە بەمشێوەیە هەڵگیرابن. ئەم هێلکەیەش هەر بەمشێوەیە لەبیرکرابوو، تاوەکو ئەو کاتەی زانایان بەشێکی هێلکەکەیان شکاند و Baby Yingliangیان دۆزییەوە. پرۆفیسۆر ستیف برۆساتە مامۆستا لە زانکۆی ئێندبەر، کە یەکێکە لە توێژەرانی ئەم بابەتە رایگەیاند: \"ئەم بەچکە دایناسۆرە یەکێکە لە جوانترین بەچکە دۆزراوەکان. رووخسار و لاشەی زۆر بەو باڵندانەی چاخی دایناسۆرەکان دەچێت، بەڵام بە جیاوازیێکی کەم\". زانایەکان هیوا دەخوازن، کامێرایەکی زۆر ورد و پێشکەوتوو هەبێت بۆ ئەوەی بە کواڵێتییەکی زۆر بەرزتر، وێنەی کۆرپە دایناسۆرەکەی نێو هێلکەکە بگرێت بەڕاددەیەک بتوانن توێژینەوەی زیاتری لەسەر بکەن.", "summary": "زانایان رایانگەیاند، بەچکە دایناسۆرێکیان لە نێو هێلکەیەکدا دۆزیوەتەوە، کە بەشێوەیەکی زۆر تایبەت بۆ ماوەی زیاتر لە چەندین ملیۆن ساڵ پارێزراوە. ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بەهەمانشێوەی هەڵهێنانی هێلکەی باڵندەکان، هەڵبهێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/23122021", "category": "world", "summary_length": 228, "article_length": 2250, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 1013}, {"article": "خالید جەمال، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە كۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كراو و جەخت لەوە كرایەوە كە كوردستان وەك لانەیەكی پێكەوەژیانی ئایینە جیاوازەكان دەمێنێتەوە. سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستانی كرد كە نموونەیەكی جوانی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی پیشانی هەموو دونیا دەدەن هەروەها سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد كە لەكاتی سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان لێكراوە. بەڕێوەبەری گشتی كاروباری کریستانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی باسی لەوەش كرد، هەر ئەمڕۆ لە بۆنەیەكی گشتیدا لە ڤاتیكان د. پشتیوان سادق و شاندی یاوەری چاویان بە پاپای ڤاتیكان کەوت و دڵخۆشی خۆی بۆ ئارامی كوردستان و بەها مرۆڤایەتییەكانی خەڵكی كوردستان دەربڕی و بەڵێنی دا کە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات. خالید جەمال ئاماژەی بەوەشدا، خاتوو شاناز جەمال، وەك ئەندامێكی شاندەكەی وەزارەت عەبایەكی پێشكەشی پاپای ڤاتیكان كرد كە سیمبوولی سەرجەم ئایینە جیاوازەكانی كوردستانی لەسەر نەخشێنرابوو، \"ئەمەش وەك ئاماژەیەك بەوەی لە هەرێمی كوردستاندا بەبێ گرفت ئەو هەموو ئایینە جیاوازە پێكەوە ژیان دەكەن\". بڕیارە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤاتیكان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتالیا كۆببێتەوە. لە هەرێمی كوردستاندا هەشت پێكهاتەی ئایینی جیاواز هەن ئەوانیش بریتین لە ئایینەكانی ئیسلام، كریستیان، ئێزدی، كاكەیی، سائیبی، زەردەشتی، جوو و بەهائی.", "summary": "شاندێكی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان كۆبوونەوە و لە بۆنەیەكی گشتیشدا چاویان بە پاپای ڤاتیكان و رێبەری كاتۆلیكەكانی جیهان كەوت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/091020191", "category": "world", "summary_length": 158, "article_length": 1371, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 585}, {"article": "سوپای بورکینا فاسۆ لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەوە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات و هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند. سەرۆکی وڵاتەکە پاش رزگاربوونی لە هەوڵی کوشتن، لایەن سەربازەکانەوە دەستگیرکراوە. لەوەتەی جۆ بایدنی دیموکرات بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردراوە کە خۆی بە داکۆکیکاری دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان دەزانێت، ئەمە شەشەمین کودەتایە لە رۆژئاوای ئەفریقاوە تاوەکو باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا روودەدەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای \"دەستبەجێ ئازادکردن\"ی رۆش مارک کریستیان کابۆر، سەرۆکی بورکینا فاسۆ دەکات و داوا لە هەموو لایێک دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و رێز لە دەستوور بگرن. ئەنتۆنیو گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش \"بە توندی سەرکۆنەی\" کودەتا سەربازییەکە دەکات. هاوکات یەکێتیی ئەوروپا هەر لە رۆژی دووشەممە داوایکرد سەرۆکی ئەو وڵاتە \"دەستبەجێ\" لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی حکومەت ئازادبکرێت. لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گوتی، دۆخی بورکینا فاسۆ \"لەڕاددەبەدەر نیگەرانکەرە\" و \"ئێمە دەزانین، کە سەرۆک کابۆر کەوتووەتە ژێر کۆنتڕۆلی سوپاوە. \" ساڵی ٢٠١٥، واتە ساڵێک دوای ئەوەی بە راپەڕینێکی میللی بلایز کۆمپاور، پیاوە بەهێزەکەی وڵات لە دەسەڵات لادرا، بۆ یەکەمین جار رۆش مارک کریستیان کابۆر بە سەرۆکی بورکینا فاسۆ هەڵبژێردرا. ئەو وڵاتە ٢١ ملیۆن کەسییە هیواکانی خۆی بەو سەرکردەیە هەڵچینی بۆ ئەوەی جۆرێک لە سازان لە نێوان پێکهاتە دژبەرەکانی وڵاتدا دروستبکات. بەڵام هەر لەو ساڵەوە گرووپە پەڕگیرەکان هێرشە چەکدارەییەکانیان بۆ سەر بورکینا فاسۆ چڕکردنەوە. کاتێک کە لە ساڵی ٢٠٢٠، رۆش مارک کریستیان بۆ خوولی دووەم بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە، ئەو گرووپانەی خۆیان بە \"جیهادی\" ناودەبەن، رۆژانە هێرشیان دەکرد و سەتان کەسیان کوشت. هێزە ئەمنییەکان وا بەدیاردەکەوتن کە توانای راوەستاندنی توندوتیژیەکانیان نەبێت لە کاتێکدا کە چەندین ناوچەی وڵات بە تەواوی لە کۆنتڕۆلی حکومەت دەرچوون. کابۆر لە کاتی خۆبەربژێرکردنەوەیدا بەڵێنیدا کە بەزاندنی پەڕگیرەکان بکاتە کاری هەرە لەپێشینەی خۆی. هەروەها خۆی وەکو باوکی نەتەوەیی بورکینا فاسۆ، ناساند و بەڵێنی پەرەدان بە یەکڕیزیی نیشتمانیی و گفتوگۆ دا. بەڵام تاوەکو ئەم ساتەشی لەگەڵ بێت، هێرش و رەشەکوژی لە باکووری وڵاتەکەی بەردەوامن، هاوشێوەی ئەو کۆمەڵکوژیەی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە گوندی سلۆهان روویدا کە ١٣٢ کەسی سڤیل تێیدا کوژران و لە ئیناتا لە نێوەڕاستی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ٥٣ سەرباز و چوار سڤیل کوژران. لەو کاتەوە، چەندین جار لەو شوێنانەی بوونەتە ئامانجی پەڕگیرەکان خۆپێشاندان دژی بێ توانایی حکومەت کراوە، کە هەندێ جار تێیاندا گرژی لە نێوان پۆلیس و خۆپێشاندەراندا دروستدەبوو. کابۆر، پسپۆڕی پێشووی بانکی و ئەندامی پێکهاتەی نەتەوەیی مۆسی، هەروەها وەکو بڕوادارێکی پابەندی کاسۆلیک لە نێو وڵاتێکی زۆرینە موسڵماندا، ژمارەیەک گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتیی سوپا و حکومەتدا کرد، بەڵام بێهوودە بوون. سوپای وڵاتەکە کە بە خراپی مەشق و راهێنانی پێکراوە و بە خراپی چەکدارکراوە، لە زاڵبوون بەسەر هەڕەشەکەدا شکستی هێنا.", "summary": "یەکەمین کودەتای ساڵی ٢٠٢٢ لە ئەفریقا روویدا و سەرۆکی وڵات لەلایەن کودەتاچییەکانەوە دەستگیرکرا. هەر یەک لە ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەرکۆنەی کودەتاکە دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2401202210", "category": "world", "summary_length": 179, "article_length": 2715, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 1236}, {"article": "ترەمپ رایگەیاند بایدن و دیموکراتەکان دەبنە تێکشکێنەری گەورەیی ئەمریکا و لە یەکەم قۆناخیشدا ئەگەر لە هەڵبژاردنی سێی نۆڤێمبەردا سەربکەون، ئەمریکا لەبەردەم پەتای کۆرۆنادا شکستدەهێنێت، هەروەها دەبنە هۆی زیادبوونی تووندوتیژی و رەگەزپەرستی لە ئەمریکا. ئەمە لەکاتێکدایە دیموکراتەکان بەردەوام بابەتی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا وەک خاڵێکی لاوازی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی بەکاردەهێنن لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا. بەپێی دوایین ئامارەکان تائێستا زیاتر لە شەش ملیۆن کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نزیکەی ١٨٥ هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. دیموکراتەکان پێیانوایە سیاسەتی ترەمپ بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا وایکردووە ژمارەیەکی زۆر ئەمریکی گیان لەدەستبدەن و ئابووریی ئەمریکاش بەو هۆیەوە کاریگەریی خراپی بەر بکەوێت. بەڵام ترەمپ بایدن و دیموکراتەکان بە هەڕەشە بۆ سەر ئایندەی ئەمریکا دەزانێت و دەڵێت: \"بۆچوونی ئەوان گەڕانەوەیە بەرەو دواوە، ئەوان ئەمریکا وەک گەلێکی ئازاد و دادپەروەرد نابینن. لەجیاتی ئەوە هەستدەکەن ئەمریکا گەلێکی شەڕانییە و پێویستە سزا بدرێت. رکابەرەکانی ئێمە، پێیانوایە دەبێت ئێمە دەسەڵات بەوان ببەخشین. ئەوان دروشمێکی ماندوویان هەیە. جۆ بایدن رزگارکەری ئەمریکا نییە، بەڵکو ئەو تێکشکێنەری ئەمریکا و کارکردنی ئەمریکییەکانە. ئەگەر دەرفەتی پێبدەین مەزنایەتی ئەمریکا تێکدەشکێنێت\". هەروەها دەڵێت: \"بایدن سەرکردایەتیی جوڵانەوەیەکی چەپی رادیکاڵ دەکات و مەترسین بۆ سەر ئەمریکا\". وا بڕیارە رۆژی سێی نوڤێمبەری ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچن. هەر یەک لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکانە و جۆ بایدنیش، بەربژێری دیموکراتەکانە.", "summary": "لە دوایین رۆژی کۆنگرەی نیشتیمانی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر جۆ بایدن و دیموکراتەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280820202", "category": "world", "summary_length": 180, "article_length": 1463, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 663}, {"article": "لە کۆی ٣٤٩ پەرلەمانتار ١٨١ دەنگی بۆ لێسەندنەوەی متمانە بوو لە سەرۆکوەزیران، حکومەتی ئێستای سوێد یەکەم حکومەتە کە لە ماوەی نزیکەی ٦٢ ساڵی رابردوودا رووبەڕووی ئەو چارەنووسە دەبێتەوە. دەنگدانی سەندنەوەی متمانە لە دوای هەڕەشەکانی نووشی دادگوستەر، سەرۆکی پارتی چەپی سوێد هات کە هاوپەیمانە لەگەڵ حکومەتەکەی ستیفان لۆڤین. دادگوستەر هۆشداریدایە لۆڤین لە ئەگەری بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی بڕگەی ٤٤ لە پلانی چاکسازیی تایبەت بە کرێی خانووەکانی سوێد، ئەوا رۆژی دووشەممە پرۆژەی دەنگدانی سەندنەوەی متمانە لە پەرلەمان دەدرێت و ئەگەریش زۆرە حکومەت هەڵبوەشێتەوە، گوتیشی ئێستا دوو بژارە لە بەردەم لۆڤین هەن، یان پاشگەزبوونەوە لە بڕگەی ٤٤ی پلانی چاکسازی یان رووبەڕووبوونەوەی دەنگدانی سەندنەوەی متمانە لە پەرلەمان. بڕگەی ٤٤ لە پلانی چاکسازیی حکومەتی سوێد تایبەتە بە ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی بەکرێدانی خانوو و یەکە نیشتەجێبوونەکان لە سوێد. ستیفان لۆڤین، سەرۆکوەزیرانی سوێد دەستپێشخەریی کردووە بۆ ئەوەی چاکسازییەکە لە رێگەی کردنەوەی دەرگەی گفتوگۆ لەنێوان کۆمپانیاکانی خانووبەرەی سوێدی بکرێت و خۆیان لەسەر سیستەمێکی نوێی بەکرێدان بەگوێرەی یاسای خواست و خستنەڕوو، رێکبکەون. دادگوستەر رایگەیاند، ئەوەی کە لۆڤین کردوویەتی هیچ نییە جگە لە شانۆگەری سیاسی، راشیگەیاند بەگوێرەی پلانی چاکسازی دەبێت ئەو گفتوگۆیانەی تایبەت بە تاوتوێکردنی سیستەمی بەکرێدانی خانووبەرە لە سوێد بەنێوەندگیریی حکومەت بێت و رۆڵی حکومەت لە دیاریکردنی سیستەمی نوێی بەکرێدانی خانووبەرە دیار و کاریگەر بێت. ئەگەر کۆمپانیاکانی خانووبەرە بەگوێرەی سیستەمی خواست و خستنەڕوو خانووەکانیان بەکرێ بدەن، ئەو کاتە نرخی کرێی خانووە نوێیەکان لە سوێد زۆر بەرز دەبێتەوە و ئەو بازاڕە دەکەوێتە ژێر دەستی ژمارەیەکی کەمی سەرمایەداران و چینی مامناوەند و هەژاران ناچار دەبن تەنیا لە خانووە کۆنەکاندا نیشتەجێ بن.", "summary": "ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوێد دەنگ لەسەر سەندنەوەی متمانە لە حکومەتی ستیفان لۆڤین، سەرۆکوەزیرانی وڵات درا و بە زۆرینەی دەنگ حکومەتەکەی هەڵوەشایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/210620211", "category": "world", "summary_length": 141, "article_length": 1645, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 743}, {"article": "لە دوای سەرهەڵدانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە ٢٤ - ١١ - ٢٠٢١ لە ئەفریقای باشوور و پاشان بڵاوبوونەوەی لە چەند وڵاتێكی ئەفریقا، ئیدارەی بایدن قەدەخەی گەشتکردنی هاوڵاتییانی ٨ وڵاتی ئەفریقی راگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا رووبەڕووی رەخنەی تووندی ئەو وڵاتانە و هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بووە. کیڤن مۆنوز، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، \"ئیدارەی بایدن بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی قەدەخەکە و لە رۆژی ٣١ - ١٢ - ٢٠٢١ بڕیارە نوێیەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە\"، گوتیشی\"لە ماوەی رابردوودا بڕیاری قەدەخەکە دەرفەتی پێداین لە سرووشت و جووڵەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تێبگەین و ئێستا دەزانین کە پێکوتەکانی بەردەستمان توانای رووبەڕووبوونەوەی گۆڕاوەکەیان هەیە، بەدیاریکراوی پێکوتە بەهێزکەرەکان\". بڕیاری قەدەخەکە وڵاتانی ئەفریقای باشوور، بۆتسوانا، زیمبابوێ، نامبیا، لیسوتو، ئیسوانتی، مۆزەمبیق و مەلاوی گرتبووەوە.", "summary": "ئیدارەی بایدن بڕیاری قەدەخەی گەشتی هاووڵاتییانی چەند وڵاتێکی ئەفریقی بۆ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە و بڕیارەکەش لە ٣١ - ١٢ - ٢٠٢١ دا جێبەجێدەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/251220212", "category": "world", "summary_length": 139, "article_length": 824, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 387}, {"article": "سەرچاوەیەکی میدیایی ئەڵمانی لە زاری بەرپرسێکی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە \"ئەنتۆنیۆ گوتەرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازی کارکردنی خستووەتە بەردەم مێرکل تاوەکو لە نێو رێکخراوەکە وەک راوێژکاری باڵا کار بکات\". پێشنیازەکە لە رێگەی نامەیەکەوە بووە، کە گوتەرێس بۆ مێرکلی ناردووە و تێیدا پێشنیازی کردووە مێرکل ببێتە گەورە راوێژکار و سەرۆکایەتی \"دەستەی راوێژکاران\"ی تایبەت بە بەرژەوەندییە گشتییە نێودەوڵەتییەکان بکات. دەستەی راوێژکارانی بەرژەوەندییە گشتییە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، راوێژ دەداتە سکرتارییەتی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوارەکانی بەرژەوەندیی گشتی، تەندروستی جیهانی، زانست، ئاشتی، پاراستنی سرووشت و ئابووری جیهانی. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە نامەکە چەند رۆژێکە بۆ مێرکل نێردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مێرکل وەڵامی نەداوەتەوە و پێشبینیش دەکرێت پێشنیازەکە \"رەتبکاتەوە\". مێرکل بۆ ماوەی ١٦ ساڵ راوێژکاری ئەڵمانیا بوو، لە ساڵی ٢٠١٨ دا بڕیاریدا خۆی بەربژێر نەکاتەوە؛ لە ٢٠٢١ دا، ئۆلاف شوولتز بە راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.", "summary": "سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفتێكی کار دەخاتە بەردەم ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا بۆ کارکردن لەنێو رێکخراوەکەدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/190120222", "category": "world", "summary_length": 132, "article_length": 1039, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 455}, {"article": "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانێک لەبارەی ئایا فەرەنسا پابەندە بە گەڕاندنەوەی چەکدارانی داعشی وڵاتەکەی لە سووریا؟ ترەمپ رووی لە ماکرۆن کرد و رایگەیاند \"لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا باسی ئەوەمان نەکرد، ژمارەیەکی زۆر چەکداری بەدیلگیراوی داعشمان لەژێر دەستدان لە سووریا، هەموویان لەژوورەکاندا دەرگایان لەسەر داخراوە. هەندێ چەکداری باشی داعشت دەوێت؟ دەتوانم پێتبدەم ئەگەر دەتەوێ\". ترەمپ بەردەوام بوو لەسەر گاڵتەکانی و بە ماکرۆنی گوت، لە چەکدارەکانی داعش هەموو ئەوانەی دەوێت دەتوانی ئارەزووی خۆت هەڵیانبژێریت. هەرچەندە ماکرۆن زەردەخەنەیەک بە رووخسارییەوە دیار بوو، بەڵام وەڵامی ئەو گاڵتانەی ترەمپی نەدایەوە و تەنها گوتی \"با جیددی بین\". پاشان ماکرۆن رایگەیاند، کێشەی ئەوان تەنیا وەرگرتنەوەی چەکدارانی داعش نییە، بەڵکو بوونی ژمارەیەکی زۆر لە چەکداری لۆکاڵی کە خەڵکی عێراق و سووریان، کێشەی گەورەی ئەوانە. هاوکات کاری لەپێشینەی ئەوان لەنێوبردنی داعشە کە هێشتا ژمارەیەکی زۆریان لە عێراق و سووریا ماون.", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا لە چەندین بۆنە و کۆنفرانسدا رەخنەی لە وڵاتانی ئەورووپی گرتووە لەسەر ئەوەی چەکدارە بەدیلگیراوەکانی داعش وەرناگرنەوە. ئەمڕۆش لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە لەندەن، بە گاڵتەوە بە ماکرۆنی گوت \"دەتەوێت هەندێ چەکداری باشی داعشت پێبدەم؟ \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/031220199", "category": "world", "summary_length": 243, "article_length": 948, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 418}, {"article": "فەرماندە کێنێت مەککێنزی بە کۆنگرێسی ئەمریکای راگەیاند، ئێستا ئێران ٣٠٠٠ مووشەکی بالیستی هەیە و هەندێ لەو مووشەکانە توانایان هەیە لە تەل ئەڤیڤی ئیسرائیل بکەونە خوارەوە. مەککێنزی دەڵێت، هیچ کامێک لەو مووشەکانە توانایان نییە بگەنە ئەوروپا، بەڵام ئێران لەماوەی پێنج بۆ حەوت ساڵی رابردوو، پارەی زۆری لە بەرنامەی مووشەکیی بالیستی خەرجکردووە. مەککێنزی دانی بەوەدانا مووشەکەکانی ئێران لەڕووی وردی و دوورمەوداییەوە بەرەوپێشچوون، هۆشداریشیدا کە ئێران پەرەی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیشی داوە کە لەتوانایاندا هەیە مەودایێكی دوورودرێژ ببڕن و مووشەکی کرووزی بەرهەمهێناوە لە توانایاندا هەیە لە \"بنکە سەربازییە گەڕۆکەکان بدەن. \" ئەم گوتانەی مەککێنزی لەکاتێکدان، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ١٢ مووشەکی ئاراستەی هەولێر کرد و مووشەکەکان لەنێو ماڵ و موڵکی خەڵكی کەوتنە خوارەوە، ئێران رایگەیاند کە گوایە ناوەندێکی ستراتیژی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان رەتیانکردەوە. مەککێنزی ئاشکراینەکرد مەبەستی ئێران لە هێرشەکەی هەولێر چی بووە، بەڵام دەڵێت لەو باوەڕەدانین بنکەکانی ئەمریکای کردبێتە ئامانج. ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریکا هۆشداریدا کە ئێران عێراق وەکو گۆڕەپانی شەڕ بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنێت، بەڵام گوتی هەوڵەکانی ئێران و گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئەوان لەم هەوڵانە شکستیان هێناوە. فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا گوتی ئێران لەوەش شکستیهێناوە بەسەر بەرپرسە عێراقییەکاندا زاڵبن لە هەڵوێستە دژە ئەمریکییەکاندا، گوتی \"بەردەوام ئاستەنگ دێتە پێشیان بۆ ئەوەی بۆشایێکی سیاسی لەنێو حکومەتی عێراقی بۆ خۆیان بقۆزنەوە. \"", "summary": "فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە نیازی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەوان بووبێت، بەڵام دان بەوە دادەنێت مووشەکەکانی ئێران بە وردی ئامانجەکانیان دەپێکن و لەڕووی مەوداشەوە دوور دەڕۆن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/160320224", "category": "world", "summary_length": 233, "article_length": 1493, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 680}, {"article": "دۆناڵد ترەمپ لە گوتارێکی کورتدا بۆ لایەنگرانی لە کۆشکی سپی گوتی \"ئێمە ئامادەین بۆ ئاهەنگگێڕان و لە زۆربەی شوێنەکان براوەین، ئەنجامەکانی ئەمشەو بینیمان زۆر باش بوون، توانیمان بیبەینەوە و تاکە شتێک مابێت بیکەین ئەوەیە ئەوەیە ئاهەنگ بگێڕین\". ترەمپ سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد، کە پشتیوانییان لێکردووە، ترسی خۆیشی لە ئەگەری ساختەکاری نەشاردەوە و گوتی \"ئێمە لەبەردەم ئەوانەدا دەوەستین کە دەیانەوێت دەنگەکانمان ببەن بۆ خۆیان\". پێش گوتارەکەشی لە تویتەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە \"دیموکراتەکان دەیانەوێت دەنگەکانمان بدزن\". ترەمپ ئاماژەی بە سەرکەوتنیان لە چەند ویلایەتێک کرد و رایگەیاند، بۆ ئەو سەرکەوتن لە فلۆریدا چاوەڕوانکراو بووە، هەروەها گوتی \"لە ئۆهایۆی مەزن و لە تێکساس بردمانەوە، لە تێکساس ٧٠٠ هەزار دەنگ لە پێشین، لە جۆرجیاش براوەین، لە نۆرت کارۆلینا بە ٢.٥ خاڵ لەپێشین کە سەتان هەزار دەنگ دەکات، ئێستا چاومان لە ئەریزۆنایە\". وەک ترەمپ خۆیشی دەڵێت، ئەگەرێک هەیە لە ئەریزۆنا لە هەندێک شوێن دەنگەکانی ترەمپ کەمی کردبێت، \"بەڵام دەزانین لە پەنسلڤانیا براوە دەبین، ٦٠٠ هەزار دەنگی زیاترمان هێناوە لە پەنسلڤانیا، دەنگەکانمان پێچەوانەی ئەو راپرسیانەن کە پێشتر دەکران و دەیانگوت ئەستەمە ئێمە بیبەینەوە، دەی ئێستا سەیرکەن چی روودەدات، لە میشیگانیش دەیبەینەوە، ئەنجامەکانم بینی و زۆر لەپێشەوەین و پێویستمان بە دەنگی دیکە\". ترەمپ کە هەمیشە با چاوی بزنس و بۆرسەوە لە رووداوەکانی رووانیوە، لەم گوتارەشیدا گوتی \"ئەمشەو شەوێکی زۆر مەزنمان دەبێت، بازاڕەکان دەبووژێنەوە و ئێوە تەماشا بکەن\". ئامارەکانی چەند ویلایەتێک لە گیرفانی چاکەتەکەی ترەمپدا بوون، ئەو کاخەزێکی دەرهێنا و چەند ژمارەیەکی خوێندنەوە، رایگەیاند، لە فلۆریدا ٣٠٠ هەزار دەنگ لەپێشن، لە ئۆهایۆ بە ٤٠٠ هەزار دەنگ براوەیە و لە نۆرس کارۆلیناش ٥٠٠ هەزار دەنگ. ترەمپ دەڵێت \"ئەمە واتە دەنگی گەلی ئەمریکا، ئەوەی بیەوێت ئەم دەنگانە بدزێت شەرمەزاریی بۆ خەڵکی ئەمریکا دەهێنێت\". لە کۆتایی گوتارەکەشیدا ترەمپ جارێکی دیکە چووەوە سەر باسی ساختەکاریی و گوتی \"ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین کە یاسا سەروەر دەبێت و مامەڵە لەگەڵ دەنگەکان بەپێی یاسا دەکرێت، دەمانەوێت دڵنیابین دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان لەهیچ شوێنێک دەنگ نەدرابێت، چونکە ئەوە زۆر ناخۆشە دوای کاتی یاسایی دەنگ بدرێت و رێگەش بەوە نادەین\". مایک پێنس، کە ئێستا جێگری سەرۆک ترەمپە و ئەگەر سەرکەوتنیان مسۆگەر بێت چوار ساڵی دیکەش لەو پۆستەدا دەبێت، لەتەنیشت ترەمپ وەستا و بە کورتی ئەویش گوتی \"خۆشحاڵم ئەمشەو لێرەین بۆ راگەیاندنی سەرکەوتن، توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین\". پێش دۆناڵد ترەمپ، جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکانیش گوتارێکی کورتی بۆ لایەنگرانی دا، بەڵام بایدن هیچ ئاماژەیەکی سەرکەوتنی رانەگەیاند و تەنیا گوتی \"دەبێت چاوەڕوانی دوا دەنگ بکەین\".", "summary": "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ئەمریکا سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی راگەیاند و بە لایەنگرانی گوت \"بڕۆن ئاهەنگ بگێڕن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0411202013", "category": "world", "summary_length": 175, "article_length": 2434, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 1084}, {"article": "یارییەکە لەلایەن ستۆدیۆی های وایەر گەیمس بەرهەمهێندراوە و لەلایەن کۆمپانیای ڤیکتورا بڵاودەکرێتەوە، ئەو یارییە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بۆ هەریەکە لە XBox Series X و Series S و مایکرۆسۆفت ویندۆوز و پلەیستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس وەن و هەروەها پلەیستەیشن ٤ بەردەست دەبێت. یارییەکە ناونراوە \"شەش رۆژ لە فەللوجە\"، باس لەو شەڕە سەختە دەکات کە لە ٧ ـی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ تاوەکو ٢٣ ـی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ بەردەوامبوو، کاتێک هێزی مارێنزی ئەمریکی لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوونە نێو شارەکە و شەڕێکی قورسیان لەگەڵ چەکداران کرد، ئەوەش سەتان قوربانی لێکەوتەوە. نەجلە باسم یەکێکە لەو هاووڵاتییە عێراقییە ناڕازییانەی کە لەنێو شەڕەکەدا ژیاوە و بەچاوی خۆی رووداوەکانی بینیوە، دەڵێت بەرهەمهێنانی ئەو شەڕە هەموو ئەو بیرەوەرییە تاڵانەی بیردەخاتەوە کە بەچاوی خۆی بینیونی، یەکێک لە بیرەوەرییە تاڵەکان کوشتنی هاوڕێ نزیکەکەیەتی لە رێگەی قوتابخانە. نەجلە لەبەردەوامیی شەڕەکەدا کەسوکاریشی لەدەستداوە، ئێستا ئەو خاتوونە لە ئەتلانتای جۆرجیا دەژی، بەبیستنی بڵاوکردنەوەی یارییەک لەسەر شەڕەکەی فەللوجە تاساوە، بە سی ئێن ئێنی ئەمریکی گوتووە، \"دڵگرانبووم بەوەی ئەوانە دەیانەوێ قازانج لە یارییەک بکەن کە تێیدا کەسانێکی وەکو من ئازاریان چەشتووە کەچی ببینین خەڵک بۆ چێژ وەرگرتن بیکەن بە یاری. \" کۆمپانیای بەرهەمهێنی یارییەکە تێڕوانینی جیاوازی بۆ ئەو بەرهەمەیان هەیە، دەڵێت یارییەکەمان بۆ ئەوەیە ببێتە مێژوویەک بۆ نەوەکانی داهاتوو، بتوانن لە رێگەی یارییەکەوە دەربارەی مێژوو وانە فێربن. لە شەڕی فەللوجەدا هێزەکان لەژێر سەرکردایەتیی ئەمریکا ٣٠٠ بۆمب، ٦٠٠٠ تۆپ و گوللە و ٢٩ هەزار هاوەنیان تەقاند، بەرپرسانی سەربازی بەکارهێنانی ماددەی فسفۆڕیشیان لەوشەڕەدا پشتڕاستکردووەتەوە کە چەکێکی سووتێنەرە و خێرا گڕدەگرێت. بەگوێرەی خاچی سوور، لەو شەڕەدا ٨٠ ئەمریکی و ٨٠٠ کەسی سڤیل کوژران، رێکخراوە ناوخۆییە ناحکومییەکان دەڵێن: لەو شەڕەدا ٦٠٠٠ هاووڵاتیی عێراقی کوژراون. جێف ئینگلهارت، سەربازی پێشووی فیرقەی سێی هێزی پیادەڕەوی یەکەمی ئەمریکا لە بەڵگەنامەیەکی ساڵی ٢٠٠٥ بەناوی \"فەللوجە، کۆمەڵکوژییە شاراوەکە\" دەڵێت شەڕەکە \"وەکو کوشتنێکی بەکۆمەڵی هاووڵاتیانی عەرەب دیاربوو، وەکو کۆمەڵکوژییەک دەرکەوت. \" پێشتر ئەو یارییە بڕیاربوو لەلایەن کۆمپانیای ژاپۆنی بەناوی کۆنامی بەرهەمبهێنرێت، بەڵام لەسەر ئەو هەموو رەخنە و تێبینییەی کە لەسەری هەیە، کۆمپانیاکە لە بەرهەمهێنانی کشایەوە. پێشتریش چەندین یاری لەسەر شەڕی ڤێتنام بڵاوکراونەتەوە، چاودێرانی کۆمەڵایەتی بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی رق و کینەی زیاتریان لەنێوان هەردوو نەتەوەکە لێکداوەتەوە.", "summary": "بەرهەمهێنانی یارییەکی سەربازی لەسەر شەڕە خوێناوییەکەی ٢٠٠٤ ـی فەللوجە، قوربانیان و کەسوکاری کوژراوەکانی ئەو شەڕە تووڕەدەکات، خەڵکی فەللوجە داوادەکەن یارییەکە بڵاونەکرێتەوە و دەڵێن \"قبووڵی ناکەین برینەکان بکولێننەوە و یاری بە هەستی خەڵک بکرێت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0910202110", "category": "world", "summary_length": 244, "article_length": 2311, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 1081}, {"article": "بەشێوەیەکی گشتی ساڵانە لە مانگی حوزەیران بۆ ئۆکتۆبەر باران بارینی بەهێز سوودان دەگرێتەوە و ئەو وڵاتە دووچاری لافاوێکی زۆر دەبێتەوە. وەزارەتی ئاو و ئاودێریی سوودان دەڵێت، ئاوی رووباری \"نیلی شین\" لە ١٠٠ ساڵی رابردوو گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی. بەپێی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمساڵ ٣٨١ هەزار و ٧٧٠ کەس بەهۆی لافاوەوە لە سوودان زیانیان بەرکەوتووە.", "summary": "بارانبارین و لافاو خەرتوومی پایتەختی سوودانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانی، ٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤ کەسیش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/310820209", "category": "world", "summary_length": 155, "article_length": 354, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 158}, {"article": "تاڵەمووەکە و برووسکەکە لە زیادکردنێکدا لە خانەی ' ئار پی ئۆکشن ' لە بۆستن فرۆشران. خانەکە هیچ زانیارییەکی لەسەر ناسنامەی کڕیارەکە ئاشکرا نەکردووە. تاڵەپرچەکە درێژییەکەی پێنج سانتیمەترە، لە دوای گیانلەدەستدانی ئەو سەرۆکە بەهۆی تیرۆرکردنییەوە لە شانۆی فۆرد لە واشنتنی پایتەخت، لە کاتی توێکاری جەستەکەیدا وەرگیراوە. لینکۆڵن لە ١٤ی نیسانی ١٨٦٥ لەلایەن جۆن ویلکس بۆسەوە، تیرۆرکرا. دکتۆر لیمان پیچەر، کە بەڕێوەبەری پۆستەی کنتاکی بووە ئەوکات، هەروەها نزیکی ماری تۆد لینکۆڵن، بێوەژنی ئەبراهام لینکۆڵن بوو، تاڵەمووەکەی لای خۆی پاراستووە. خانەی ' ئاڕ پی ' ئۆرجیناڵ بوونی برووسکەکە و تاڵەمووەکەی سەلماندووە. ساڵی ١٩٤٥ جەیمس تۆد، کوڕی دکتۆر تۆد، لە نامەیەکدا ئاشکرایکردووە کە \"تاڵەمووەکە لە کاتی وەرگرتنییەوە هەر لەلای ماڵباتەکەمان بووە\". بەپێی راگەیەندراوی خانەی زیادکردنە ئاشکراکانی ' ئاڕ پی '، دواجار کە تاڵەمووەکەی تێدا فرۆشراوە ساڵی ١٩٩٩ بووە. بۆبی لیڤینگستۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خانەی ' ئاڕ پی '، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد \"کاتێک مامەڵە لەگەڵ تاڵەموویەکی پرچی لینکۆڵندا دەکەیت، ئۆرجیناڵ بوون لەسەروو هەموو شتێکەوەیە، لەم دۆخەدا ئێمە دەزانین کە تاڵەمووەکە لای یەکێک لە ئەندامانی ئەو ماڵباتە بووە، کە لەپشت سەری سەرۆکەوە بوون لە دوا ساتەکانی ژیانیدا\". پێشتر، خانەکە نرخی ٧٥ هەزار دۆلاری بۆ فرۆشتنە ئاشکراکەی تاڵەمووەکە و برووسکەکە دانابوو، بەڵام لە زیادکردنەکەدا نرخەکە گەیشتە ٨١ هەزار و ٢٥٠ دۆلار. ئەبراهام لینکۆڵن لە ١٨٠٩ تا ١٨٦٥ ژیاوە، شانزەیەمین سەرۆکە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، لە ماوەی نێوان ١٨٦١ بۆ ١٨٦٥ سەرۆکی ئەمریکا بووە. لینکۆلن گەرچی ماوەیەکی کەم سەرۆک بووە، بەڵام بە سیمبولی یەکخستنەوەی ئەمریکا و کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی وڵات، ناسراوە. لینکۆڵن، لە شەوی تیرۆرکردنەکەیدا، لە شانۆی فۆرد لە بۆستن، سەرقاڵی تەماشاکردنی شانۆگەری ' ئامۆزا ئەمریکییەکەمان ' بوو، کاتێک لە پەردەی دووەمی شانۆگەرییەکەدا جۆن ویلکس بۆس، کە ئەکتەری ناو شانۆییەکە بوو، بازیدایە بەردەمی لینکۆڵن و تەقەی لێکرد و کوشتی.", "summary": "تاڵەموویەکی پرچی ئەبراهام لینکۆڵن، سەرۆکی ژمارە ١٦ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ برووسکەیەکی خوێناوی کاتی تیرۆرکردنی ئەو سەرۆکە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە ٨١ هەزار دۆلار، فرۆشرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1409202010", "category": "world", "summary_length": 188, "article_length": 1825, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 853}, {"article": "ئەمڕۆ یەکشەممە ٠١ - ٠٨ - ٢٠٢١ سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رەتیکردەوە ئێران هێرشیکردبێتە سەر ئەو کەشتییەکە، خەتیبزادە گوتی، \"ئەوە یەکەمجار نییە رژێمی زایۆنی ئەو تۆمەتانە ئاراستەی ئێران دەکات\". نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەشێوازی خۆیان وەڵامی ئێران دەدەنەوە، هەروەها دەشڵێت، بەپێی بەڵگە هەواڵگیرییەکان ئێران بە درۆن کەشتییەکەی کردووەتە ئامانج و دەستی لە هێرشەکەدا هەیە رۆژی شەممە یایر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەو هێرشەوە ئەنجامدا کە تێیدا دوو دەریاوان گیانیان لەدەستدا. نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی وەڵامێکی هاوبەش بۆ ئەو هێرشە کراوە. قسەکانی خەتیبزادە لە کاتێکدایە کەناڵی ئەلعالەمی ئێرانی کە بە زمانی عەرەبی بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە، دوێنێ بابەتێک بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، \"سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە\" بە ئەوانی راگەیاندووە کە هێرشەکە لە بەرامبەر بۆردوومانی ئیسرائیل بووە بۆ سەر فڕۆکەخانەی دەبعە کە تێیدا دوو ئەندامی \"بەرەی بەرهەڵستکاری\" وەکو خۆی ناویدەبات، کوژرابوون. ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەنیا لەسەر وشکانی نییە، لە مانگی شووباتی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا حەوت جار هێرشیانکردووەتە سەر کەشتی یەکدی. لەو ماوەدا پێنج کەشتی ئیسرائیلی هێرشکراوەتە سەری کە ئێرانی پێ تۆمەتبارکراوە و دووجاریش هێرشکراوەتە سەر کەشتیی ئێرانی.", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئێران دەستی لە هێرشی سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکە نەبووە کە شەوی پێنجشەممە لە دەریای عومان کرایە ئامانج و ئیسرائیلیش ئێرانی بە هێرشەکە تۆمەتبار کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010820217", "category": "world", "summary_length": 184, "article_length": 1397, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 651}, {"article": "شاژنە ئێلیزابێز پەیامەکەی لە قەڵای ویندسەر لە رۆژئاوای لەندەنەوە پێشکێشکرد کە شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانی شاهانەیە. لە پاڵ شاژنە ئێلیزابێزدا وێنەیەکی خۆی و شازادە فلیپی هاوژینی دانرابوو، کە لە نیسانی ئەمساڵ لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا گیانی لەدەستدا. شاژن گوتی، بۆ ئەو قورسە پشووی سەری ساڵ بەبێ شازادە فلیپ بەڕێبکات. ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە بۆ جاری یەکەمە لەدوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ بە تەنیا و بەبێ ئامادەبوونی هاوژینەکەی ئاهەنگی کریسمس دەگێڕێت. لەبەر ئەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی خێرا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە، شاژنە ئێلیزابێز بڕیاریداوە کریسمس لە ساندرینگهام بەڕێنەکات. ساندرینگهام کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئینگلاند، ئەو شوێنەیە خێزانی شاهانە بۆنەکانیان تێدا دەگێڕن. رۆژی دووشەممەی رابردوو کۆشکی شاهانە بڵاویکردەوە، لەبری ئەو شوێنە، شاژن پشووەکەی لە قەڵای ویندسەری رۆژئاوای لەندەن بەڕێدەکات؛ ئەو شوێنەی کە بە زۆری لە کاتی پەتای کۆرۆنا لێی ماوەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت هەریەکە لە شازادە چارڵس و هاوژینەکەی لەگەڵ شاژنە ئێلیزابێز لە ئاهەنگی سەری ساڵدا بەشداربن. شازادە فلیپ لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا دوو مانگ پێش ئەوەی پێ بنێتە ١٠٠ ساڵەوە، لەدوای ئەوەی چەند هەفتەیەک لە نەخۆشخانە مایەوە، گیانی لەدەستدا.", "summary": "شاژنە ئێلیزابێزی دووەمی بەریتانیا لە پەیامی رۆژی کریسمسدا باسی لە خەم و خەفەتەکەی کرد کە بە هۆی کۆچی دوایی شازادە فلیپی هاوژینی لە ئەمساڵدا تووشی بووە. هاوکات خەڵکی لە هەموو شوێنێک هاندا بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان ئاهەنگ بگێڕن. ئەوەش لەکاتێکدایە کە بۆ جاری دووەمە یادی سەری ساڵی نوێ لە میانی پەتای کۆرۆنادا دەکرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2512202113", "category": "world", "summary_length": 325, "article_length": 1090, "summary_token_count": 151, "article_token_count": 507}, {"article": "لە ساڵی ٢٠١١ توانی لە دووری ٢٨٣ مەترەوە ئامانجەکەی بپێکێت و بەمشێوەیە ناوی چووە نێو کتێبی گینسەوە. دوای ماوەیەک لە دابڕان بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە، ئێستا دەستی کردووەتەوە بە راهێنان و دەیەوێت بەشداریی پارائۆڵیمپیکی ٢٠٢١ بکات.", "summary": "مات ستەتزمان خاوەن پێداویستیی تایبەتە و هەر لە منداڵییەوە دەستی نییە، بەڵام خولیای تیرهاوێژی هەیە و ریکۆردی دوورترین مەودای تیرهاوێژی بەناوی ئەوەوەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150720205", "category": "world", "summary_length": 150, "article_length": 226, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 111}, {"article": "کۆمپانیاکانی گواستنەوە و گەیاندن کە لە کارگۆی کەشتیوانی یاخود فڕۆکەوانی پێکدێن، هیچ بەرچاوڕوونییەکیان نییە ئاخۆ کەی ئەم ڤاکسینە بەرهەمدەهێندرێت، نەبوونی بەرچاوڕوونی ئەگەرێکی مەترسیداری دروستکردووە کە ئەگەر هاتوو ڤاکسینەکەش ئامادەبوو، کاتێکی زۆری بوێت تاوەکو ئامادەکاری بۆ دەکەن و دەست بە گواستنەوەی ڤاکسینەکە دەکەن. بەرهەمهێنانی ڤاکسین تەواو زەحمەتە، بڵاوکردنەوەی بەجیهاندا ئاسانتر نییە، لەکاتێکدا جیهان پڕە لە قەیران و شەڕ و پێکدادان. نالەباری دۆخی هەندێک ناوچەی جیهان، گەیاندنی ڤاکسین بەو شوێنانە قورستردەکات کە ناوچەی هەژارنشینن و کۆرۆناش بە قورسی زیانی پێگەیاندوون. نیل جۆنس، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای فلیکسپۆرتی ئەمریکی کە بنکەکەی لە سانفرانسیسکۆیە، دەڵێت \"با راشکاوانە قسە بکەین، بەڕاستی ئامادەی ئەم کارە نین. \" جۆنس هەروەها دەڵێت: \"گواستنەوەی ڤاکسین لە گواستنەوەی کاڵاکانی دیکە قورسترە بەو پێیەی ئەو ماددەیە رێوشوێنی خۆپارێزی وەکو جلوبەرگ و ماسک و دەستکێشی دەوێت. \" جولیان سەچ، سەرۆکی کۆمپانیای سکای کارگۆی ئیماڕاتی، بەشی دەرمانسازی، دەڵێت یەک فڕۆکەی بۆینگ ٧٧٧ توانای هەڵگرتنی ١ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی هەیە. بەو پێیەش بێت، بۆ ئەوەی بەشی نیوەی دانیشتوانی گۆی زەوی ڤاکسین بگوازرێتەوە، دەبێت هەشت هەزار فڕۆکە بفڕێندرێن. هەر فڕۆکەیەک پێویستی بە ٧٠ کارمەندە لەکاتی گواستنەوەی ڤاکسین لەگەڵی گەشت بکات، کێشەیەکی دیکە هەڵگرتنی ڤاکسینەکەیە لە پلەیەکی گەرمی گونجاو، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت دەبێت ڤاکسین لە پلەی ٢ بۆ ٨ پلەی سلیزی هەڵبگیرێت تاوەکو کاتی دابەشکردنی. هەر گۆڕانکارییەک لە پلەی گەرمیی گوێزەرەوەکان رووبدات، لەوانەیە ڤاکسینەکە تێبکدات.", "summary": "کێبڕکێی کۆمپانیاکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووندتر دەبن و هەندێک کۆمپانیا گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکانیان، بەڵام ئایا بە بەرهەمهێنانی ئەو پێکوتەیەی کە هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات، کێشەکان چارەسەردەبن؟ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و گەیاندن لەسەر ئاستی جیهان وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/260720209", "category": "world", "summary_length": 321, "article_length": 1470, "summary_token_count": 138, "article_token_count": 682}, {"article": "دوای سعودیە، عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی نێو ئۆپێکە و لە مانگی شووباتی ئەمساڵ بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، رۆژانە ٣ ملیۆن و ٨٧٣ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکان کردووە. لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس کە لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، عێراق دەبووایە رۆژانە ١٩١ هەزار بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە، بەڵام بە تەواوی پابەندی رێککەوتنەکە نەبوو و لەو بڕە ١٥٢ هەزار بەرمیل نەوتی کەمکردووەتەوە، بەگوێرەی وەزارەتی نەوتی عێراقیش هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە مانگی یەک و دووی ئەمساڵ بەرزبووەتەوە. حه‌مید یونس ساڵح، جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگەیاند: \"خواست هه‌یه بۆ ئاراسته‌ی بڕیاردان به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له بازاڕی نه‌وت و دروستكردنی دۆخێكی هاوسه‌نگ له‌نێوان خواست و به‌كاربردن بۆ نه‌وتی خاو. ئه‌م رێككه‌وتنه زۆرینه په‌سندیان كردووه و به‌یانیش تاوتوێی تێروته‌سه‌لی ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه كارده‌كرێت بۆ بڕیاری زۆرینه بۆ وڵاتانی ئۆپێك و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێكن\". هەرچەندە دیارنییە کە عێراق دەبێت لە کۆبوونەوەی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت بە چ بڕێک کەمبکاتەوە، بەگوێرەی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق داوادەکرێت عێراق بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە، هەرێمی کوردستانیش کە نزیکبووەتەوە لە رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل، نەوتەکەی بەشێکە لە کۆی بەرهەمی نەوتی عێراقە. روون نییە رووسیا پشتگیری لە هەوڵەکەی ئۆپێک دەکات یان نا، بەڵام رۆژی هەینی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بەسەرکردایەتیی رووسیا کۆدەبنەوە و دوابڕیار لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەدەن، پێشتر رووسیا رایگەیاندبوو لەگەڵ ئۆپێک هاوئاهەنگن، بەڵام ئەوان نایانەوێت رێککەوتنی نوێ لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بکرێت، بەڵکو دەیانەوێت رێککەوتنەکەی پێشوو کە ٣١ ئەم مانگە کۆتاییدێت تاوەکو کۆتایی ساڵ درێژبکرێتەوە.", "summary": "وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە ئۆپێک بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی نەوت رێککەوتن بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ رۆژانە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل کەمبکەنەوە، ئەمەش دەبێتە گەورەترین کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060320209", "category": "world", "summary_length": 239, "article_length": 1607, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 730}, {"article": "زانایان هۆشداریدەدەن چیا سەهۆڵینەکانی جەمسەری باکوور ئەگەری هەیە لە پێنج ساڵ تاوەکو ١٠ ساڵی داهاتوو بتوێنەوە، لە هیندستانیش زانایان بە هەمانشێوە هۆشداریدەدەن لە توانەوەی بەفری سەر چیا بەرزەکان بەخێرایی دوو هێندەی جاران. توانەوەی بەفرەکان هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان کەس دەکات. لە لایەکی دیکەوە بەرزبوونەوەی ئاستی زەریاکان مەترسی دروستکردووە بۆ ئەو کۆمەڵگانەی کە لە کەنارە ئاوییەکاندا دەژین، بەپێی پانێلی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تاوەکو ساڵی ٢١٠٠ ئاستی زەریاکان ٢٨ سانتیمەتر تاوەکو ٩٨ سانتیمەتر بەرزدەبێتەوە. بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، شاری مێژوویی و گەشتیاری ١٦٠٠ ساڵەی ڤنیزی رووبەڕووی مەترسیی کردووەتەوە، پرۆژەی دانانی بەربەست بۆ رێگریکردن لە هەستانی ئاو بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێکراوە. بەپێی یەکێتی زەویناسانی ئەوروپا لە خراپترین سیناریۆدا شاری ڤنیز ١٢٠ سانتیمەتر دەکەێتەژێر ئاوەوە. ئاناپۆلا لاڤێنا، خاوەنی کافێی لاڤێنا دەڵێت، \"ئێمە لەگەڵ کێشەی بەرزبوونەوەی ئاوی دەریادا دەژین، کێشەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بەردەوام گەورەتر دەبێت، ئەم کێشەیە هەموو کار و بازرگانی ئێمەی بلۆککردووە. ڤێنیز بە بیناسازی و گەشتیارییەکەی ناسراوە، ئەگەر گەشتیار نەیەت ڤێنیز دەمرێت، بەرپرسیارییەتیمان هەیە و دەبێت بیپارێزین. \" گەڕەکی \"تای\" لە هۆنگ کۆنگ کە دانیشتووانی پێشتر سەرقاڵی راوەماسیبوون، هێندەی نەماوە نوقمی ئاو بێت. هەر چەندە لە ناو دەریادا بەربەست دانراون بەڵام حکومەت بەردەوام هۆشداریدەداتە خەڵکی ئەو گەڕەکە خانووەکانیان بگوازنەوە. لە دوورگەی ئیڤیای یۆنان ئاگر نیوەی دارستانەکانی دوورگەکەی لەناوبرد، ئەو دارستانەی کە سەرچاوەی بژێوی ژیانی خەڵکەکەی بوو، سەرۆکوەزیرانی یۆنان ئەو رووداوەی بە کارەساتبارترین رووداوی یۆنان لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا ناوبرد، ستاڤۆرۆس ئاگێلۆ خاوەن سێ منداڵە، یەکێکە لەو کەسانەی ئاگر ماڵەکەی بە تەواوەتی سووتاند. ستاڤۆرۆس ئاگێلۆ، هاووڵاتییەکی یۆنانییە و گوتی، \"ئێمە چێشتخانەکەمان لێرەبوو، قاپشۆرەکەمان لەوێ بوو، هیچ شتێک وەکو بەفرگر و تەلەفزێۆنمان نەماوە. \" لە روسیا \"واسیۆگان\"ـی مەزن کە بە گەورەترین زەلکاوی نیوەی باکووری زەوی دەناسرێت و رووبەرەکەی ٥٣ هەزار مەتر دووجایە و زیاترە لە رووبەری سویسرا و سەدا ٤٠ ـی هەموو ناوچەی سیبریا پێکدەهێنێت، مەترسی گەورەی ژینگەیی لەسەرە. واسیگۆنی گەورە یەکێکە لەو سیستمە ژینگەییانەی جیهان کە هاوسەنگی زەوی لە رووی پاشەکەوتکردنی کاربۆنەوە رادەگرێت. زانایان هۆشداریی دەدەن ئەگەر توانەوەی سەهۆڵەکان لە سیبیریا بەردەوام بێت ئەو زەلکاوانە دەتوانن لە جیاتی ئەوەی رۆڵی وەرگرتنی کاربۆن بگێرن، بە پێچەوانەوە کاربۆن دەربدەن و مەترسییەکی ژینگەیی دروستبکەن. سێرگەیی کێرپۆتین، مامۆستای زانکۆی تۆمسک باس لەوە دەکات، \"ئەوەی کە پێی دەگوترێت زەلکاو یان بە زمانی ئینگلیزی پیتلاند. بەشێکی کەم لە رووبەری زەوی پێکدەهێنێت. نزیکەی ٣ % ە. بەڵام دوو هێندەی هەموو دارستانەکانی جیهان کاربۆنی لەخۆ گرتووە، کەواتە ئەم سەدا سێیە لە رووبەڕووی زەوی ٣٠ لەسەتی هەموو کاربۆنی سەر زەوی پێکدێنێت. \" لە سێنێگال، لە باشووری ئەفریقا هەوا وشک و زەوی کەمئاوە، بەڵام هەندێک ناوچەی سەوزیش هەڵدەکەوێت، پرۆژەیەکی گەورە بە ناوی دیواری سەوز جێبەجێکراوە و لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا لە رێگەی تیشکی خۆرەوە کارەبا بەرهەمدێت، کارەبای بەرهەمهاتوو بەکاردێت بۆ گواستنەوەی ئاو و ئاودێریکردنی پێنج هەزار مایل لە دارستان و ناوچەی سەوز، ئەو پرۆژە گەورەیە ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خەریکە لەنێودەچێت. پرۆژەی دیواری سەوز کە ئاماج لێی بووژانەوەی بیابانەکانی باشووری ئەفریقا بوو و لە ٢٠٠٧ وە دەستیپێکرد، ساڵ لە دوای سال لەبەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دوورتر دەکەوێتەوە لە ئامانجەکانی. ئیبراهیم فاڵ، جووتیار و سەرۆک هۆزی فاڵ لە سێنێگال ئاماژە بەوە دەکات، \"ئاودێری و نەمام چاندن لە هەموو شوێنێکدا ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی رێگری لە فراوانبوونی بیابان بگرین. ئەم پشتێنەیەی دروستمانکردووە، رێگری لە بەبیابانبوون کردووە. ئێستا ئەو رەنجەی کە کێشاومانە خەریکە لەباردەچێت. \" لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ سەرهەڵدانی لافاو لە هەولێر دەیان کەسی کردە قوربانی، ملیۆنان دۆلاریش زیانی لێکەوتەوە. رووداوەکە ئەوەندە کاریگەری هەبوو، بووە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی بۆنەکانی سەری ساڵی نوێ، هەندێک لە شارەزایان پێیانوایە لافاوەکەی هەولێر هێندە پەیوەستە بە خراپ بەڕێوەبردنەوە ئەوەندە پەیوەست نەبووە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا. رێبەر مزووری، شارەزای کەشوهەوا باسی لەوەکرد، \"ئەوەی لە هەولێر روویدا بەشێکی دەرەنجامی خراپ بەکارهێنانی زەوییەکانە، هەندێک لەو زەویانە بەکارهێنراون بۆ دروستکردنی شارە گەورەکان، دەکرا زیاتر پشت بە راپۆرتی زانستی ببەسترێت، بەشێکی دیکەی هۆکارەکەش بێگومان پەیوەستە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە. \" جوتیاران لە باشووری ئیسپانیا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکن بۆ پاراستنی خاک و لە بارکردنی بۆ کاری کشتووکاڵی، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا جوتیاران لە جیاتی ئەوەی هەر ساڵ بەرهەمێک بچنن و ساڵ لە دوای ساڵ بەردەوامبن لە چاندنی ئەو بەرهەمە، ئێستا هاوکات چەندین جۆر بەرووبوومی کشتووکاڵی دەچێنن بۆ ئەوەی کە خاک بەپیتبوونی خۆی لەدەستنەدات. فران مارتینێنس، لە ساڵی ٢٠٠٨ وە لەگەڵ جوتیاران کاردەکات و فێریان دەکات کە چۆن کاری کشتوکاڵ و باخداری بکەن کە باشتر دەمێنێتەوە. مارتینێنس کێلگەکانی کردووە بە تێکەڵەیەک لە درەخت و و سەوز و میوە. فران مارتینێز، ئەوەی خستەڕوو، \"ئێمە زەوییەکی کشتووکاڵیمان کردووەتە دارستان، جیاوازییەکەی جۆری ئەو بەرهەمانەیە کە دەیچنین. ئێمە داری زەیتوون و داری ئاناناسمان چاندووە و لە نێوانیشیاندا کولەکە و بیبەر و باینجانمان چاندووە. ئەمەش وایکردووە خاکەکەمان وەک خاکی دارستانەکان بەرهەمدار و بەپیت بێت. \" یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی با کە لەسەر ئاوی دەریاکان دەجووڵێتەوە لە سکۆتلاندا لە ساڵی ٢٠١٧ دروستکراوە. بای خێرای ناو دەریاکانی سکۆتلاندا سەرچاوەیەکی سەرکی دابینکردنی وزەی کارەبایە لەو وڵاتەدا. ئەو تۆرباینە زەبەلاحانە ١٠٠ مەتر بەرزن و مەودایەکی کەمیان هەیە لە شوێنی بەڕێوەچوونی ٢٦ مین کونفراسنی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە مانگی ١٠ بەڕێوەچوو. حکومەتی بەریتانیا پێش بەرێوەچوونی کۆنفرانسەکە رایگەیاند، تاوەکو ٢٠٣٥ هەموو پێداویستی خۆی بۆ وزە لە رێگەی سەرچاوەکانی وزەی بەردەوام دابیندەکات. هەرچەندە بەریتانیا بڕێکی بەرچاو کارەبا لە رێگەی وزەی با و وزەی خۆرەوە بەرهەمدەهێنێت، بەڵام ئەو وڵاتە بە تووندی گرێدراوی بەکارهێنانی گازی سرووشتییە. بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سرووشتی لە چەند مانگی رابردوودا لە بەریتانیا بووە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی گەورە. کالیفۆرنیا چەند ساڵێکە تووشی ئاگرکەوتنەوەی تووند دەبێت، بەڵام ئێستا دەرکەتووە ئەگەر لە کوژاندنەوەی ئاگر شێوازی کۆنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بەکاربهێنرێت، خێراتر و باشتر دەکرێت ئاگرکەوتنەوەکان کۆنترۆڵ بکرێن. هۆزی یۆرۆک کە لە دانیشتووانی رەسەنی باکووری کالیفۆڕنیان، نەریتێکیان هەیە کە تێیدا بە ئەنقەست بەشێک لە ناوچەکان و زەوییەکان دەسووتێنن کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندان. ئەوان پێیانوایە ئەو جۆرە ئاگردانانە رێگری دەکات لە ئاگرکەوتنەوەی گەورەتر، چونکە دواجار ناهێڵێت ئاگر بگاتە قوولایی دارستانەکان. هەرچەند ئەو نەریتە کۆنە لە ئەمریکا بەهۆی نیگەرانی لە ئاگرکەوتنەوە دەمێکە قەدەخەکراوە، بەڵام بەم دواییانە بانگهێشتی سەرکردەکانی ئەو هۆزەکراوە کە شێوازی خۆیان لە کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکانی کالیفۆرنیا تاقیبکەنەوە. ئیلیزابێت ئازووز، ئەندامی هۆزی یۆرۆک دەڵێت، \"بۆ خەڵکی یۆرۆک سووتاندن بۆنەیەکی کولتوورییە، ئاگر خێزانە. ئاگر ماڵەکەمان گەرمدەکاتەوە، لە رێگەی ئاگرەوە چێشت دروستدەکەین و خۆمان گەرمدەکەینەوە، ئاگر وادەکات دارەکان ئاوی زیاتر هەڵمژن و بەشە رزیوەکەیان لەنێوبچێت. \" لە پەراوێزی کۆنفراسنی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووکان ٢٠٠ وڵاتی جیهان بەڵێنیان دا هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا خێراتر بکەن، بەڵام لە راگەیێندراوی کۆتاییدا وڵاتان پاشەکشەیان کرد سەبارەت بە کاتی کۆتاییهێنان بە خەڵووز. شارەزایان رەخنەی زۆریان لە کۆنفرانسەکە گرت کە ئەنجامێکی کردەیی رێکوپێکی لێنەکەتەوە، بەڵام رێکخەران پێیانوایە کۆنفرانسەکە لە هیچ باشتر بووە و هیچ نەبێت هەندێک بەرپرسیارییەتی خستووەتەسەر شانی پیسکەرە گەورەکانی کەشوهەوا کە دەبێت ساڵێکی دیکە کۆببنەوە و پابەندبوونی خۆیان بەو بەڵێنانەی کە داویانە بسەلمێنن.", "summary": "ساڵی ٢٠٢١ ساڵی زەقبوونەوەی کارەساتە سرووشتییەکان بووە، سەهۆڵەکان دەتوێننەوە، ئاستی ئاوەکان بەرزدەبنەوە. ئاگرکەوتنەوەکان و لافاکاوان لە جیهاندا فراوانتر بوون، دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا هەزاران کەسی لە ئەسکەندەرییە تاوەکو هۆنگ کۆنگ دەربەدەرکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0301202210", "category": "world", "summary_length": 243, "article_length": 7216, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 3276}, {"article": "عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"نەسرەدین سوودانی لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٠ ـی سوودانە و لە ساڵی ٢٠٠٠ ـەوە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە، لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە بەردەڕەش نیشتەجێ بووە، دوێنێ ئاسایش دەستگیریانکرد و رادەستی پۆلیسیان کردووە. \" نەسرەدین سوودانی، بە گوتەی عەمید سەعدی بەرزنجی، \"دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە جادووی کردووە و چەند نووشتەیەکیشی پێگیراوە. \" بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئاماژەی بەوەشکرد، \"نەسرەدین تۆمەتبارە بە قۆڵبڕین و فێڵکردن لە زۆر کەس و چەندین کەس قوربانیی کارەکانییەتی بەتایبەتی ئافرەتان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کێشەی کۆمەڵایەتی دروست نەبێت ئەو کەسانە ناتوانن سکاڵا تۆماربکەن، چەند جارێکی دیکەش گیراوە و لە زیندان ماوەتەوە و بەڵێننامەی پڕکردووەتەوە کە ئەو کارانە نەکات، بەڵام بەردەوام بووە، بەڵام دوێنێ دوای سکاڵای کەسێک دەستگیرکراوە کە ٢٧٥ هەزار دیناری عێراقی بۆ نووشتەکردن لێوەرگرتووە. \" عەمید سەعدی بەرزنجی، سەبارەت بە چیرۆکی نەسرەدین سوودانی ئاشکرایکرد \"ناوی تەواوی نەسرەدین ئەحمەد خەمیس بخیتە، لە ساڵی ٢٠٠٠ ـەوە هاتووەتە ناحیەی روڤیا و چووەتە تەکیەی شێخ و گوتوویەتی کەسی نییە و لەوێ تەکیە جێی بۆ کردووەتەوە، تا ماوەیەکی زۆر لە تەکیەی شێخی روڤیا بووە و دواتر ماوەی پێنج ساڵێک دەبێت ناو و ناوبانگی تەکیەی قۆستووەتەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک. \" بەرپرسی بنکەی پۆلیسی قەزای بەردەڕەش باسی لەوەشکرد کە بەهۆی خزمەتکردن لە تەکییە هاوسەرگیریشی لەکوردستان لەگەڵ ژنێکی کورد کردووە و سێ منداڵیشیان هەیە، بەڵام نەسرەدین دوای ئەوەی ماڵی شیخی رووڤیا لەکارەکانی ئاگاداریدەکەنەوە و دەریدەکەن پێیدەڵێن کە نابێ باناوی ئەوانەوە کاری نابەجێ و فیڵبازی بکات، بەڵام نەسرەدین بەردەوام بووە. عەمید سەعدی بەرزنجی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو نەسرەدین سوودانییە بۆ نووشتەی تایبەتی \"بڕە پارەی زۆریشی\" وەرگرتووە و خەڵکێکی زۆر لە زۆر پارێزگای عێراق سەردانییان کردووە، دەڵێت، \"جاری وا هەبووە بۆ یەک نووشتە یەک دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە. \" پۆلیس \"بەپێی یاسا\" مامەڵە لەگەڵ نەسرەدین سوودانی دەکات، بەڕێوەبەری پۆلیس دەڵێت، \"ئەوەی پێویست بێت لە رێوشوێنەکان دەیگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی قۆڵبڕین و نوشتەکردن. \" وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە ١٧٠ لە رۆژی ٢٧ ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، ھەڵمەتێکی چڕ و ورد دەستپێبکەن بۆ نەھێشتن و بنەبڕکردنی دیاردەی نوشتە، جادووکردن و دەرکردنی جن لەلایەن ھەندێک کەس کە بە \"بەرژەوەندیخواز\" ناوی بردوون و داوای کردووە سەرپێچیکارانیش رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. رۆژی پێنجشەمە ٨ ـی تەممووزی ٢٠٢١، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی دوای کۆبوونەوەکە باس لە دیاردەی جادوو كراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، \"بووه‌ته دیاردەیه‌كی مەترسیدار لەسەر كۆمەڵگه. \"", "summary": "لە شارۆچکەی رۆڤیای سەر بەقەزای بەردەڕەش، پۆلیس کەسێکی بەناوی نەسرەدین سوودانی دەستگیرکرد \"کە چەند ساڵێکە کاری نووشتەکردن و جادوو دەکات و چەندین کەسی هەڵخەڵەتاندووە و بڕە پارەیەکی زۆری لێوەرگرتوون\" بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش دەڵێت \"هەڵخەڵەتێنراوەکان لەترسی کێشەی کۆمەڵایەتی ناوێرن سکاڵا تۆماربکەن. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1908202111", "category": "world", "summary_length": 305, "article_length": 2526, "summary_token_count": 144, "article_token_count": 1166}, {"article": "بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، خەڵکی باشووری کوردستانە و بەربژێری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بوو، ٣٣ هەزار و ٣٤٣ دەنگی بەدەستهێناوە و لە هەڵبژاردنەکەدا دەرچووە. هەروەها فریاڵ کلارک کە خەڵکی باکووری کوردستانە و لە هەڵبژاردنەکەدا بەربژێری پارتی کاربووە، ٢٣ هەزار و ٣٤٠ دەنگی بەدەستهێناوە و بووە بە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا. بەدەر لەم دوو بەربژێرەر دەرچووە، دوو بەربژێری دیکەی کورد لە هەڵبژاردنەکەدا هەبوونە، بەڵام بەپێی ئەنجامەکان دەرنەچوونە. ئەوانیش ئیبراهیم دووگوش، بەربژێری پارتی کار کە خەڵکی باکووری کوردستانە. ئەوەی دیکەش کاوە بەهەشتیزادە، بەربژێری پارتی لیبراڵ دیموکراتە کە خەڵکی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی بەریتانیا ئاشکراکران، بەپێی ئەنجامەکان پارتی پارێزگاران سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە و پارتی کاریش رووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەتەوە. لە هەڵبژاردنەکەدا پارتی پارێزگاران ٣٦٨ کورسی بەدەستهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەتەنیا ٣٢٥ کورسی پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەت. بەپێی ئەو ئەنجامانە، بۆریس جۆنسن بەبێ پشتیوانی هیچ یەکێک لە پارتەکانی دیکە دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت و برێکزت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدات. لەبەرامبەردا، پارتی کاری بەریتانیا ژمارەیەکی زۆر کورسی لەدەستداوە، بەجۆرێک لەم هەڵبژاردنە بەتەنیا ١٩١ کورسی بەدەستهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە خولی پێشووی پەرلەماندا ٢٦٢ کورسیان هەبووە.", "summary": "لە کۆی چوار بەربژێری کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، دوو کوردیان دەرچوون؛ یەکێکیان سەر بە پارتی پارێزگاران و ئەوەی دیکەش سەر بە پارتی کارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/13122019", "category": "world", "summary_length": 147, "article_length": 1276, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 569}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٠٨ - ١١ - ٢٠٢١ دەیڤد بیزلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەکە ٤٢ ملیۆن کەس بوو، \"بەڵام بەهۆی خراپیی ئاسایشی خۆراکەوە سێ ملیۆن کەسی دیکە لە ئەفغانستان لە لێواری برسێتی نزیکبوونەتەوە\". ئاژانسەکە هۆکارەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکداری، گۆڕانی کەشوهەوا و کۆرۆنا گەڕاندەوە. لەدوای سەردانێکی بۆ ئەفغانستان، بیزلی گوتی، دواهەمین داتا ئەوە نیشاندەدات کە ئێستا زیاتر لە ٤٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا لە لێواری برسێتیدا دەژین و گوتیشی، نرخی سووتەمەنی بەرزبووەتەوە، نرخی خۆراک هەڵکشاوە و پەینی کیمیاییش گران بووە و هەموو ئەوانەش لە هەندێک وڵات قەیرانی درێژخایەن دروستدەکەن. بەگوێرەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، ئەو خێزانانەی رووبەڕووی برسێتی دەبنەوە زۆرجار بڕیاری ناچاری دەدەن، بۆ نموونە \"کچان لە تەمەنێکی بچووکدا بە شوو دەدەن، منداڵەکانیان لە قوتابخانە دەردەهێنن و بۆ خواردنیش کوللە و کاکتەس و گەڵای دار دەخۆن. تەنانەت بەشێک لە خەڵکی ئەفغانستان منداڵەکانیان دەفرۆشن بۆئەوەی خواردنی پێبکڕن\". یەکێک لەو وڵاتانەی دۆخێکی زۆر خراپی هەیە بریتییە لە سووریا. ئاژانسەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بارودۆخی ئەو وڵاتە لە هەموو کاتێکی دیکەی ١٠ ساڵی رابردوو خراپترە و \" ١٢.٤ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە نازانن چ کاتێک ژەمە خواردنێکی دیکەیان دەستدەکەوێت\". ئاژانسەکە دەشڵێت، هەریەکە لە ئەسیوپیا، هایتی، سۆماڵ، ئەنگۆلا، کینیا و بوروندی رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.", "summary": "پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٤٣ وڵاتدا لە لێواری برسێتیدان بۆ ٤٥ ملیۆن کەس بەرزبوونەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە بەشێک لە خەڵکی ئەفغانستان منداڵەکانیان بۆ کڕینی خواردن \"دەفرۆشن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/081120212", "category": "world", "summary_length": 200, "article_length": 1331, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 599}, {"article": "جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی حەوتیدا کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵەکە گفتوگۆیان لەبارەی مژارە نائەمنییەکان کرد، کە رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە؛ بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ناتۆدا بەگوتەی سۆلیڤان تیشکدەخرێتەسەر مژار و ئاڵنگارییە سەربازییەکان. سۆلیڤان ئاشکرایکرد لە کۆبوونەوەی ناتۆدا چەند دۆسیەیەک بەچڕی باس دەکرێن، لەوانە چین و هەڕەشەکانی و شەڕی زانیاری و داتاکان کە لەنێوان پەکین و وڵاتانی رۆژئاوادا بەرپا بووە؛ هەروەها دانانی ستراتیژیی بەرگریی ئەلیکترۆنی تایبەت بە وڵاتانی ناتۆ، کە نوێترینە لە ٧ ساڵی رابردوودا. پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان و دابینکردنی ئاسایش بۆ باڵیۆزخانەکان لەدوای تەواوکردنی کشانەوەکە. دانانی پلانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی دەرهاوێشتەکانی سەر زەوی. سۆلیڤان ئاماژەی بەوەداوە لە کۆبوونەوەکەی ناتۆدا بایدن لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە و پرسی رووسیا و پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ باس دەکرێن، گوتیشی، تورکیا لەگەڵ رووسیا لە هەندێ خاڵدا کێشەی هەیە و لە بەشێکی دیکەدا کێشەی نییە، راشیگەیاند کۆبوونەوەی بایدن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بایدن گرنگ دەبێت، چونکە پێش کۆبوونەوە چاوەڕێکراوەکەی بایدن دێت لەگەڵ پوتین کە بڕیارە لە ١٦ی ئەم مانگەدا لە جنێڤی سویسرادا بکرێت. سۆلیڤان دەشڵێت، بایدن سوود لەو کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان دەبینێت کە دەتوانێت پێشوەختە چەند خاڵێكی لێبهەڵسەنگێنێت و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتیندا بەکاریانبهێنێت. جۆ بایدن کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی لووتکەی گرووپی حەوتی (G ٧)ـی بە دەرفەت زانی و دەیویست لەوێوە ئاراستەی حەوت وڵاتە دیموکراسییە گەورەکەی جیهان بکات بەرەو رکابەریی پرۆژە بازرگانییە گەورەکەی چین بە ناوی \"پشتێن و رێگە\". ئەمساڵ لووتکەی گرووپی حەوتی بە میوانداری بەریتانیا بەڕێوەچوو. ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و کەنەدا بەشداریی تێدا دەکەن. ئەوە یەکەمجارە ئەو وڵاتە دیموکراسییە بەهێزانە بەفەرمی باسی \"مەترسییەکانی\" ئەو پرۆژەیەی چین دەکەن لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئابووری و سیاسەتی جیهان. جیاوازییەکی گەورەی بۆچوون لەنێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەیە بۆ چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی ئابووریی چین. لایەنەکان کۆک نین لەسەر ئەوەی کە وەکو هاوبەش، رکابەر، دووژمن یان هەڕەشەیەک سەیری چین بکەن. ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی گرووپی حەوتی لە رێگەی پلانێک بە ناوی \"دەستپێشخەریی دروستکردنەوەی جیهانێکی باشتر\" دەیانەوێت ئاڵنگارییەکی بەهێز بۆ پلانەکەی چین دروستبکەن. تاوەکو ئێستا روون نییە کە پلانەکە چۆنە و قەبارە داراییەکەی چەندە. لە بەرامبەر هەوڵەکانی گرووپی حەوتی، چین دەڵێت، \"ماوەیەکی زۆرە ئەو سەردەمە بەسەرچووە کە گرووپێکی بچووک بڕیار بۆ جیهان بدەن\". گوتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە بەریتانیا بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، \"ئێمە هەمیشە بڕوامان بەوە هەیە کە وڵاتە بچووک و گەورەکان، بەهێز و لاوازەکان، دەوڵەمەند و هەژارەکان یەکسانن و کاروبارەکانی جیهان دەبێت بە راوێژی هەموو وڵاتان بەڕێوەببرێن\". کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغان یەکێکە لە گرنگترین کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ ١٤ - ٦ - ٢٠٢١ کە بڕیارە کاژێر ١٨: ٠٠ بە کاتی هەولێر بەڕێوەبچێت و، دواتر کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ئەنجام دەدەن. لە دوایین کۆبوونەوەی ئەردۆغان و بایدن کە ئەوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو زۆر شت وەک خۆیان نەماون، لەوانەش ئەو گۆڕانکارییەی لە ئەنجامی شەڕی نێوخۆی سووریا هاتە ئاراوە کە ئەنجامێکی بریتییە لە دروستبوونی قەوارەیەک لە بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و هەندێک ناوچەی دیکەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە کورد تێیدا دەسەڵاتێکی زۆری هەیە. تورکیا لە واشنتن نیگەرانە کە پارێزگاری لەو قەوارەیە دەکات و یارمەتی هەسەدە دەدات. ئەنقەرە دەڵێت، یەپەگەی باڵی چەکداریی پەیەدە کە پێکهێنەرێکی سەرەکی هەسەدەیە لقی رۆژئاوای کوردستان و سووریای پەکەکەیە و هەربۆیە دوژمنیەتی. بەڵام بایدن بۆچوونێکی تەواو پێچەوانەی هەیە و دەزانێت، شەڕڤانان لە شەڕی دژی داعشدا رۆڵێکی کارایان گێڕا و زیاد لە ١١ هەزار شەهید و ٢٠ هەزار برینداریان دا و ئێستاش ئەوانن بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی پاشماوەکانی داعش دەکەن و رێگەش نادەن ئەسەد بە پاڵپشتی رووسیا و ئێرانی نەیاری بەشێکی گەورەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی. بڕیاری کشاندنەوەی سوپای ئەمریکا لە سنووری سەرێ کانی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا کە وایکرد سوپای تورکیا هێرش بکاتە سەر ئەو سنوورەی رۆژئاوای کوردستان، چەندین کەسایەتیی دیاری ئەمریکای نیگەران کرد و یەکێک لەوانیش بایدنی بەربژێری پارتی دیموکرات بوو. جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەو کاتەدا گوتی: \"من بوومایە سەربازەکانم نەدەکشاندەوە و ئەو سەربازانەشم نەدەکشاندەوە کە لە عێراقن. ئەوەی کراوە گەورەترین شەرمەزارییە کە هەر سەرۆکێک لە مێژووی نوێدا لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا ئەنجامیدابێت\".", "summary": "راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاندووە، چین و هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی ئەمڕۆی وڵاتانی هاوپەیمانیی ناتۆ دەبن، کە بڕیارە لە بروکسل، پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەبچن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/140620213", "category": "world", "summary_length": 188, "article_length": 4272, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 1919}, {"article": "عەبدولکەریم عومەر، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە تویتەر نووسیویەتی: \"ئەمڕۆ دووشەممە ٦ - ١٢ - ٢٠٢١ دوو کچی سویسری کە لە خێزانی داعشن، رادەستی شاندێكی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی سوێسرا کران\". عەبدولکەریم عومەر هەروەها نووسیویەتی: \"بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە تایبەتن بە پرۆسەی وەرگرتنەوەی منداڵانی داعش کە لەلایەن حکومەتی سویسراوە واژۆکراون، دوو لە کچە منداڵانی خێزانی داعش رادەستی شاندە سوێسرییەکە کراون\". گەڕاندنەوەی منداڵانی چەکدارەکانی داعش بۆ ئەو وڵاتانەی کە دایکوباوکیان لێوەی هاتوون یەکێکە لەو مژارە گەرمانەی کە حکومەت و میدیاکانی وڵاتانی رۆژئاوای سەرقاڵکردووە. ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە لە سووریا زیاتر لە ٢٩ هەزار منداڵی خوار تەمەن ١٢ ساڵان لە دایکوباوکی ئەندامی داعش هەن، ٢٠ هەزاریان عێراقین و ٩ هەزاریان سەر بە ٦٠ وڵاتی دیکەی جیهانن. ئەوە سەرباری بوونی نزیکەی ١٢ هەزار منداڵی دیکەی سەر بە چەکدارانی بیانی داعش، کە ئێستا لە عێراقن. بەگوێرەی زانیارییەکان منداڵانی داعش لە دایکوباوکی فەڕەنسی زۆرینەی منداڵانی نێو کەمپەکان پێکدەهێنن، نزیکەی ٢٠٠ منداڵ خوار تەمەن ١٦ ساڵان هەن و نزیکەی ١٠٠ ژنی بە بنچینە فەڕەنسی یان خاوەن وڵاتینامەی فەڕەنسی لە کەمپەکانی تایبەت بە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان هەن، تاوەکو ئێستاش ٣٠ منداڵ براونەتەوە فەڕەنسا.", "summary": "هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند دوو کچی بە رەگەز سویسری لە خێزانەکانی داعش رادەستی حکومەتی سویسرا کرانەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/061220217", "category": "world", "summary_length": 199, "article_length": 1215, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 551}, {"article": "دادگەیەکی دانیمارک بڕیارێکی ساڵی ٢٠١٦ ـی ئینگێر ستۆیبێرگی بۆ جیاکردنەوەی هاوژینە پەناخوازەکان لە یەکدی بە نایاسایی دانا و بڕیاریدا بەو هۆیەوە وەزیرەکە بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ بەندبکرێت. ئینگێر ستۆیبێرگ دەڵێت، بڕیاری دادگەکە بۆ ئەو زۆر مایەی سەرسوڕمان بووە، چونکە بە گوتەی خۆی، وەکو وەزیری کۆچبەرانی دانیمارک، نیازی وابووە بە سیاسەتەکانی، رێگە لە هاوسەرگیریی منداڵان بگرێت. ئەوە یەکەمین جار بوو لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا و شەشەمین جار بوو لە تەواوی مێژووی دانیمارکدا، دوای لێپرسینەوە، وەزیرێک لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە. وەزیرە سزادراوەکە لە بەردەم دادگەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت، \"نەک تەنیا من، بەڵکو بەهاکانی دانیمارکیش [دۆسیەکەیان] دۆڕاندووە، \" گوتیشی بە سزاکە رازییە، بەڵام لە بڕیاری خۆی پەشیمان نییە. ئینگێر ستۆیبێرگ لەنێوان ٢٠١٥ و ٢٠١٩ لەنێو حکومەتی نیمچە راستڕەوی ئەوکاتی دانیمارک، وەزیری کۆچبەران بوو کە کابینەکە لە لایەن پارتی گەلی دانیمارکییەوە سەرکردایەتیی دەکرا. لە پۆستەکەیدا، ستۆیبێرگ چەندین رێکاری تووندی دژی کۆچبەران گرتبووەبەر. لە نێویشیاندا، لە شوباتی ساڵی ٢٠١٦ فەرمانێکی دەرکرد کە نابێت هیچ لەو پەنابەرانەی لە تەمەنی خوار ١٨ ساڵ هاوسەرگیرییان کردووە، لەگەڵ هاوژینەکانیان پێکەوە بژین. وەزیرە لە کارلادراوەکە فەرمانیکرد بە جیاکردنەوەی ٢٣ جووت هاوژینی کۆچبەر؛ چەند مانگێکی پێچوو تا بڕیارەکە هەڵوەشێندرایەوە. لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا، دوو هاوژینی سووری هەبوون کە ناویان ریماز ئەلکەیال، کە ئەو کات تەمەنی ١٧ ساڵ بوو، لەگەڵ نوور عەلوانی مێردی کە تەمەنی ٢٦ ساڵان بوو، دوای بەرزکردنەوەی سکاڵا و بردنەوەی داوایەکەیان، بەیەک گەیشتنەوە. ئەو دوو هاوژینە بەهۆی ئەو بڕیارەوە ناچارکرابوون بۆ ماوەی چوار مانگ لە دووری یەکدی بژین. بڕیاری دادگەی باڵای دانیمارک کە رۆژی دووشەممە دەرچووە، ئەزموونی سیاسیی ئینگێر ستۆیبێرگ دەخاتە سەر پەتێکی باریک. بڕیاری دادگەکە پێداچوونەوە و تێهەڵچوونەوەی بۆناکرێت و سزای بەندکردنەکەش بێ مەرجە، واتە هەر دەبێت ٦٠ رۆژ لە زینداندا بەسەرببات. مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئینگێر ستۆیبێرگ دەستی لە پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی لیبرالی دانیمارکی کێشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە پێشتر ئەندام پەرلەمانەکانی سەر بەو پارتە، دەنگیان بۆ لەکارلادانی لە پۆستی وەزیری کۆچبەران دابوو. ستۆیبێرگ ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیەتی، بەڵام پەرلەمان دەتوانێت دەنگ لەسەر سەندنەوەی کورسییەکەی بدات. لەنێوخۆی دانیمارکیش، ئەو ژنە سیاسەتڤانە لە لایەن بەشێک لە کۆمەڵگەوە بە هۆکاری دووبەرەکی دادەنرێت.", "summary": "وەزیری پێشووی کۆچبەرانی دانیمارک لەسەر جیاکردنەوەی دوو هاوژینی پەناخوازی سووری لە یەکدی، سزای بەندکردنی بۆ دەرکرا و سزاکەش بێ تێهەڵچوونەوەیە و هەر دەبێت جێبەجێ بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/151220211", "category": "world", "summary_length": 166, "article_length": 2210, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 992}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ١٦ - ٢ - ٢٠٢٢ ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆ لەگەڵ بۆگدانۆڤ باسیان لە رەوشی سیاسی و دۆخی میدیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و سووریا و رۆژئاوای کوردستان کردووە. بۆگدانۆڤ ستایشی کارەکانی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە کە رووداو ئۆفیسی لە مۆسکۆ هەیە و داوای فراوانکردنی کارەکانی کردووە. بۆگدانۆڤ یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و نوێنەری تایبەتیی کرێملنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆگدانۆڤ بەهۆی پۆستەکەیەوە چەند جارێک سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رووداو، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پووتین خواستی خۆی پێشانداوە کە دامودەزگە پەیوەندیدارەکانی رووسیا پەیوەندییان لەگەڵ رووداو فراوان بکەن. ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو چەند بەرهەمێک و توێژینەوەیەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوی پێشکەش بە نوێنەری سەرۆک پووتین کرد و رایگەیاند: \"پێشوازیکردنی گەرم لە رووداو لە لایەن بەرپرسانی باڵای رووسیا لە کاتێکدایە ئەو وڵاتە سەرقاڵی گرژییەکانە لەگەڵ ئۆکراینا مانایەکی گەورەی هەیە و بەها و هێزی رووداو دەردەخات. \"", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە مۆسکۆ لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/210220223", "category": "world", "summary_length": 145, "article_length": 1097, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 507}, {"article": "پۆلیسی مەکسیک رایگەیاند، رۆژی دووشەممە گرووپێکی چەکدار بەهۆی ناکۆکیان لەگەڵ گرووپێکی دیکە هێرشیانکردووەتە سەر گوندێک لە شاری واشییاکاک لە باشووری مەکسیک. پۆلیس راشیگەیاندووە، لە هێرشەکەدا ١٥ کەس کوژران، ١٣ پیاو و دوو ژن. بەگوتەی بەرپرسانی ناوچەکە هێرشەکە لەلایەن شەش کەسی چەکدارەوە، بە پشتیوانی گرووپێکی مافیایی ناوچەکە کراوە. هاوکات بەرپرسانی مەکسیک هێرشەکە بە یەکێک لە دڕندانەترین هێرش کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە وڵاتەکەیاندا روویدابێت، ناوبردووە. تائێستا هۆکاری رووداوەکە بە روونی دیارنییە، هاوکات هیچ کەسێکیش لەسەر هێرشەکە دەستگیرنەکراوە. زۆربەی گرووپە مافیاکانی مەکسیک ئەو گرووپانەن کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن. ئەو گرووپانە بە تەنیا شەڕی یەکدی ناکەن، بەڵکو زۆر جار رووبەرووی هێزەکانی حکومەتیش دەبنەەوە و لە چەند ناوچەیەکی مەکسیکدا دەسەڵاتیان لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان زیاترە. سوپای مەکسیک لە ساڵی ٢٠٠٦ ـەوە دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لە دژی ئەو گرووپانە و ئەمریکاش لە شەڕەکەدا بەشدارە. ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی سوپای مەکسیک بۆ ئەوەیە تووندوتیژییەکانی ئەو گرووپە کەم بکنەوە. زۆر جاریش حکومەتی مەکسیک بە ئاشکرا رایانگەیاندووە، لەو ئۆپەراسیۆنانەیاندا هێندەی مەبەستیان بێهێزکردنی گرووپە مافیاکانە، هێندە مەبەستیان رێگریکردن نییە لە کاری قاچاخچییەتیی ماددەی هۆشبەر کە زیاتر هێزەکانی ئەمریکا شەڕی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر دەکەن. گرووپە مافیاکانی مەکسیک مێژوویەکی کۆنیان هەیە و بۆ چەندین دەیە دەبێت هەن و ساڵ لەدوای ساڵیش کارییگەرییەکەیان بەهێزتربووە و دەستیان بەسەر بازاڕی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی جیهاندا گرتووە. هاوکات ٩٠ % ی ئەو کۆکاینەی دەچێتە ئەمریکا لە رێگەی ئەو گرووپانەیەوە و ساڵانە قەبارەی بازرگانییان بە ١٣.٦ بۆ ٤٩.٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت. یەکەمین گرووپی ماددەی هۆشبەر لە مەکسیک لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن میگێل گایاردۆ کە ئەفسەرێکی پۆلیسی دادوەریی ئیسپانیا بووە دامەزراوە و ئەو گرووپە کۆنترۆڵی کاری بازرگانیی ماددەی هۆشبەری لە مەکسیک کردووە، لەدوای ئەویش چەندین گرووپی دیکە دامەزراون، لەنێویاندا گرووپی سینالۆوا کە لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن خواکین گوزمان دامەزرێنرا کە بە ئێل چاپۆ و هەروەها ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەکان ناسراوە. رۆژی هەینی ٢٠١٥/٠١/٠٨ ئێنریکێ پێنیا نیێتۆ، سەرۆکی پێشووی مەكسیك لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، پۆلیس توانیی خواكین گوزمان دەستگیر بکات. ئێل چاپۆ لە ١١ی تەمموزی ٢٠١٥ توانیی لە رێگەی تونێلێکەوە کە درێژییەکەی نزیکەی ١٥٠٠ مەتر دەبوو، لە گەرماوی ژووری بەندیخانەكەدا رابکات و هەڵاتنەکەشی بە هەڵاتووی سەدە ناوی دەرکرد. دوای راکردنەکەشی حكومەتی مەكسیك هەڵاتنی ئێل چاپۆی بە سووكایەتی بۆ سەر نێوبانگی نێودەوڵەتیی خۆی زانی، هەموو هەوڵێکیشی خستەگەڕ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەستگیری بكاتەوە. ئێل چاپۆ سێ جار رایکردووە و دەستگیرکراوەتەوە، پێشتر لە گواتیمالا لە ساڵی ١٩٩٣ دەستگیركرا و رادەستی مەكسیك کرایەوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٥ لە زیندان رایکرد، لە ٢٢ شووباتی ٢٠١٤ لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی نێوان هێزی دەریایی مەكسیك و بەشی مادەهۆشبەرەكانی FBI جارێکی دیکە دەستگیركرایەوە، بەڵام لە تەمووزی ٢٠١٥ جارێكی دیكە رایكردەوە. لەدوای دەستگیرکردنەوەی ئێل چاپۆ لەسەر داوای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧ وە رادەستی ئەمریکا کراوە و ئێستا لە یەکێک لە زیندانییەکانی نیویۆرکە. ئێل چاپۆ جگە لەوەی ماددە هۆشبەرەكانی رەوانەی زیاد لە ٢٠ وڵاتی دەکرد، هاوکات بە كوشتنی سەدان کەسی دیکە تۆمەتبارە. هەروەها سەرۆکی باندی سینالوا کارتڵە بوو کە بە گوێرەی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا گەورەترین قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکانە لە جیهاندا و لەنێوان ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٨ دا ٢٠٠ تۆن مادەی هۆشبەری دابەشکردووە. بەپێی خەمڵاندنەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان، ئێل چاپۆ لە ساڵی ٢٠١٦ خاوەنی نزیکەی ٢ بۆ ٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە، چەند راپۆرتێکیش هەن باس لەوە دەکەن دەوڵەمەندترین پیاو لەسەر ئاستی جیهان کە پارەی کاشی هەبووبێت، ئێل چاپۆبووە. ژمارەی چەکدارەکانی گرووپە مافیاکان لە مەکسیک بە ١٠٠ هەزار چەکدار دەخەمڵێندرێن و تائێستا بەهۆی شەڕی نێوان ئەم گرووپانە و سوپای مەکسیک زیاتر لە ١١٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو بە هەزاران کەسی دیکە برینداربوونە. لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا شەش منداڵ و سێ ژنی ئەمریکی لە بۆسەی باندێکی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیک کوژراون، لەسەر ئەو رووداوەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند، \"مافیاکان خێزانێکی زۆر جوانی ئەمریکییان لە ویلایەتی یوتا کوشتووە و پێویستە مەکسیک لە جەنگی مافیاکاندا هاوکاریمان بکات\". ترەمپ داواشی لە سەرۆکی نوێی مەکسیک کرد هاوکاریی ئەمریکا بکات لە رووبەڕووبوونەوەی مافیاکانی مەکسیکدا، بەڵام ئەندرێس مانۆیل لۆپێز، سەرۆکی مەکسیک پێشنیازەکەی سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە و گوتی، \"سەرۆکەکانی پێش ئەو جەنگیان راگەیاند و تێیدا سەرکەوتوو نەبون\".", "summary": "لە هێرشێکی گرووپێکی چەکدار لە باشووری مەکسیک ١٥ کەس کوژران، بەرپرسانی مەکسیک هێرشەکەیان بە یەکێک لە دڕندانەترین هێرش، کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە وڵاتەکەیاندا روویدابێت، ناوبردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/230620201", "category": "world", "summary_length": 185, "article_length": 4255, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 1931}, {"article": "لە کۆتایی مانگی رابردوو، ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان داوای لە هێزە خۆبەخشەکانی ئەو وڵاتە کرد هاوکاری سوپای بکەن، کە لە ژێر گوشاری هێرشەکانی تاڵیبان بوو، داوای کرد بۆ پاراستنی وڵات چەک هەڵبگرن. لە دوایین هەنگاودا، گرووپێکی شیعە کە خۆی بە \"حەشدی شیعە\" ناساندووە هاوشێوەی حەشدی شەعبی عێراق چەکی هەڵگرتووە، تەنانەت ئەو گروپە ژمارەیەک چەکداری تێدایە، کە پێشتر لە سووریا شانبەشانی هێزەکانی بەشار ئەسەد و سوپای پاسدارانی ئێران دژی داعش شەڕیان کردووە. رۆژنامەی جمهوری ئیسلامی، کە رۆژنامەیەکی فەرمیی حکومەتی ئێرانە لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژی دووشەممە بە مانشێتی گەورە هەواڵەکەی داناوە و نووسیویەتی: \"ئەو گرووپە پێشینەی بەرگریکردن لە شوێنە پیرۆزەکانی هەیە\"، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو چەکدارانەی کە سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا رەوانەی سووریای کردوون بۆ شەڕی داعش و گرووپەکانی دیکە. فەرماندەی ئەو هێزە، کە ژمارەیان دیار نییە، حەسەن حەیدەرییە. ئەو فەرماندەی حەشد دەڵێت هێزەکەی ئامادەیە شانبەشانی هێزەکانی حکومەت، رووبەڕووی تاڵیبان ببێتەوە. ئەو فەرماندەیە رایگەیاندووە ئامادەن ئەزموونی شەڕی پاراستنی \"مەزارگە پیرۆزەکان\" دووبارە بکەنەوە. دوای ٢٠ ساڵ مانەوە لە ئەفغانستان، ئەمریکا بڕیاری داوە هێزەکانی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە، رۆژی ٨ی ئەم مانگە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی رایگەیاند تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکشێننەوە و کۆتایی بە درێژترین شەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەهێنێت. بە وتەی نیویۆرک تایمز ئەمریکا ٢ ترلیۆن دۆلاری لەو شەڕەدا خەرجکردووە. تاڵیبان لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەشێکی زۆری خاکی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کردووە و بە گوتەی خۆیان زیاتر لە ٨٥ % ی ئەو وڵاتەیان لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و لەوانەش چەند دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ ئێران، پاکستان، تاجیکستان و ئۆزبەکستان. جگە لە حەشدی شیعە، ژمارەیەک گرووپی دیکەش دروستبوون، لەوانە گرووپی محەممەد ئیسماعیل خان لە هیرات، عەتا محەممەد نوور لە ویلایەتی مەزار شەریف. ئەو گرووپانە دەستیان بە کۆکردنەوەی چەکدار کردووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو وڵاتە نەکەوێتە دەست چەکدارانی تاڵیبان. هەرچەندە هێشتا گروپی فاتمیون کە پێکهاتوون لە شیعەکانی ئەفغانستان و لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پڕچەککراون و لە سووریا خەریکی شەڕکردنن، هەڵوێستییان وەرنەگرتووە، بەڵام ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە بە تاک روویان لە ئەفغانستان کردووەتەوە بۆ شەڕی تاڵیبان. سید زاهیر موجاهید، کە مەلایەکی چەکداری هێزی فاتمیونە داوای لە مەرجەعی قومی ئێران کردووە کە بێدەنگ نەبن و لەسەر تاڵیبان هەڵوێست وەرگرن. \"دابینکردنی ئەو هەمو کەرەستە و قوربانیدانی ژمارەیەکی زۆر لە ئێرانی و ئەفغانە خۆشەویستەکان بۆ رێگریکردن لە مەترسی داعش لە سووریا لەگەڵ ئەو بێدەنگییەی ئێستا بەرامبەر بە یاخیبوونی کوشندەی کەمینەی تاڵیبان چۆن لێکدەدرێتەوە؟ \" موجاهید لە پۆستێکدا کە رۆژی یەکشەممە لە فەیسبووک کردوویەتی، وا دەڵێت. لە پۆستێکی دیکەدا، سەید زاهیر موجاهید وێنەی چەکدارێکی شیعەی داناوە بە ناوی جاوید و دەڵێت دوای ساڵانێک جیهاد لە سووریا لە بەرەی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ تاڵیباندا لە ئەفغانستان \"شەهید بوو\". لە یەکێک لە کۆمینتەکاندا کەسێک بەناوی محەممەد هاشمی دەڵێت: \"بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتەتان لەم کاتە قەیراناوییەدا بە قازانجی خەڵکی ئێمە نییە. \" رۆژی دووشەممە ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان سەردانی ویلایەتی هیراتی سەر سنوری ئێرانی کرد و لەگەڵ محەممەد ئیسماعیل خان، کە فەرماندەی هێزێکی خۆبەخشە کۆبووەوە بۆ ئەوەی باسی بارودۆخی ئەو ویلایەتە بکات، کە لە ١٩ ناوچەی سەر بەو ویلاتەیە ١٧ یان لە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندان. سەرهەڵدانی گروپە چەکدارەکان لە ئەفغانستان بەوەی حەشدی شیعییەوە لە کاتێکدایە، کە نوێنەرانی حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دانوستاندنیان کرد و بەڵێنی ئەوەیان دا کە دوای جەژن رێکبکەون. هێرشەکانی تاڵیبان رای حکومەتی بایدنیان بۆ کشانەوە نەگۆڕیوە، بایدن سوورە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە لە کۆتایی ئەم مانگەدا. بەڵام چالاکڤانانی ئەفغانستان و بەتایبەت ژنە چالاکڤانەکان نیگەرانن لەوەی کە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو وڵاتە لە لایەن تاڵیبانەوە ئەو گەشە کۆمەڵایەتییەی ئەو وڵاتە لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو بۆ خۆیەوە بینیویەتی بەرەو دواوە دەبات و ناسەقامگیری زیاتر لەو وڵاتە دروستدەکات. لەهەمانکاتیشدا سەرهەڵدانی گروپی چەکدار وەک حەشدی شیعە سەرەوەریی وڵات و توانای هێزە حکومییەکانی ئەفغانستان دەخاتە ژێر پرسیار و ئەو وڵاتەش بەرەو ئایندەیەکی نادیار دەبات.", "summary": "کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆری ئەفغانستان لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە، کە خوازیاری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامین، خەڵکی ئەو وڵاتەی نیگەرانکردووە و رۆژ لەدوای رۆژ دەستەی چەکداری جیاواز دروست دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/190720213", "category": "world", "summary_length": 221, "article_length": 3945, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 1778}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوێکی کرێملن، پووتین بە ماکرۆنی گوتووە کە خۆی لەگەڵ ئەردۆغان لە چەند رۆژی داهاتوودا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە و باس لە هەموو کێشەکانی سووریا دەکەن و هەموو رێگەچارەکان بۆ دۆخی سووریا دەدۆزنەوە. هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لەوە کراوە کە چۆن رووبەڕووی کێشە مرۆییەکان لە ئیدلب دەبنەوە. ئەم قسانەی پووتین دوای ئەوە دێت کە باس لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەنێوان تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و رووسیا دەکرا. پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو کە پێویست بە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ناکات و لەگەڵ پووتین کێشەکان چارەسەردەکەن. پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن رایگەیاند بوو، دەکرێت رۆژی ٥ی ئازار یان ٦ی ئازار ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببنەوە.", "summary": "ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەبارەی دۆخی سووریا و ئیدلب قسەیان کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/290220207", "category": "world", "summary_length": 140, "article_length": 747, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 348}, {"article": "ئەو تاکە تووشبووە لە شاری ووهان لە پارێزگەی هووبی تۆمارکراوە، ئەوەش خاڵی وەرچەرخانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نیشاندەدات کە لە دواییەکانی ٢٠١٩ لە وڵاتەکە سەری هەڵدا. چین ئێستا لەوە دەترسێت هاووڵاتییەکانی لە وڵاتانی بیانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن و لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٢٠ هاووڵاتی بۆ گەڕاوەتەوە کە هەڵگری کۆرۆنا بوون. سەرەتای ئەم هەفتەیەدا پزیشکانی چینی بە بۆنەی داخستنی سەرجەم نەخۆشخانە کاتییەکانەوە ئاهەنگیان گێڕا. ئێستا لە ووهان تەنیا نەخۆشخانە گشتییە پێشکەوتووەکان لەژێر گوشارێکی کەمتردا خزمەت بە توشبووانی کۆرۆنا دەکەن. تاوەکو ئێستا لە چین ٨٠ هەزار و ٨٨١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٦٨ هەزار و ٧٠٩ کەس چاک بوونەتەوە و سێ هەزار و ٢٢٦ کەس مردوون.", "summary": "لە چین لە ٢٤ کاژێری رابردوودا تەنیا کەسێک وەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ئەوەش دابەزینێکی بەرچاوە لە ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بە بەراورد بە رۆژگارێک کە رۆژانە سەدان کەس تووشی کۆرۆنا دەبوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/170320206", "category": "world", "summary_length": 203, "article_length": 653, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 306}, {"article": "میچ مەککۆنڵی تەمەن ٧٨ ساڵ کە بە یەکێک لە هاوپەیمانە نزیکەکانی ترەمپ دادەنرێت، دەبێتە یەکەمین سیناتۆر لە مێژووی ئەمریکا کە بۆ درێژترین ماوە لە ئەنجوومەنی پیراندا دەمێنێتەوە. مەککۆنێڵ لە ساڵی ١٩٨٥ ـەوە ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانە و لەم هەڵبژاردنەدا توانیی سەرکەوتن بەسەر ئێمی ماگارسیی دیموکراتدا بەدەستبهێنێت. هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، هەڵبژاردن بۆ هەر ٤٣٥ کورسییەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران و یەک لەسەر سێی ئەنجوومەنی پیران بەڕێوەدەچن.", "summary": "سەرۆکی زۆرینەی کۆماری لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ جاری حەوتەم براوەی کورسیی نێو ئەنجوومەنەکە بووەوە وەک نوێنەری ویلایەتی کەنتاکی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/041120203", "category": "world", "summary_length": 133, "article_length": 465, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 221}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ - ٣ - ٢٠٢٢ بەرپرسانی رووسیا و ئۆکراینا لە سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا کۆبوونەوە و راوێژکارێکی باڵای سەرۆکی ئۆکرایناش رایگەیاند، باس لە دوو بابەتی سەرەکی کراوە. میخایلۆ پۆدۆلایک، راوێژکاری سەرۆکی ئۆکراینا وێنەیەکی شاندی حکومەتی وڵاتەکەی و شاندی رووسیای لە تویتەر دانا و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەبارەی هەبوونی \"ئاگربەستێکی دەستبەجێ\" و \"کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی\" بۆ هاووڵاتیانی سڤیل کراوە. رۆژی ٢٨ - ٢ - ٢٠٢٢ شاندێکی رووسی و ئۆکراینی بۆ ماوەی نزیکەی پێنج کاژێر لە بێلاڕووس لە نزیک سنووری ئۆکراینا کۆبوونەوە، بەڵام ئەنجامێکی نەبوو. هەر لە بارەی شەڕی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا قسەیان کرد، بەڵام ئەویش ئەنجامێکی نەبوو. راوێژکارێکی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ - ٣ - ٢٠٢٢ رایگەیاند: \"چاوەڕوانی و پێشبینی سەرۆکی وڵاتەکەمان ئەوەیە کە دۆخەکە خراپتر دەبێت، ئەوەش لەسەر بنچینەی ئەوەی کە سەرۆک پووتین پێی راگەیاند. \" ئەو راوێژکارەی سەرۆکی فەرەنسا گوتی، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە نزیکەی کاژێر و نیوێک بەردەوام بوو و سەرۆکی رووسیا سوور بووە لەسەر ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت. راوێژکارەکەی ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، لەسەر بنچینەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆ، روونە کە سەرۆکی رووسیا دەیەوێت تەواوی ئۆکراینا داگیربکات و ئاماژەی بەوەشکرد کە \"ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو نازییەکان لە دەسەڵات دووردەخاتەوە. \" ئۆپەراسیۆنەکەی رووسیا لە رۆژی ٢٤ی مانگەوە دەستیپێکردووە و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لەو رۆژەوە ٢٢٧ کەسی سڤیل کوژراون کە ١٥ کەسیان تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵەوە بووە و ٥٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون، بەڵام حکومەتی ئۆکراینا دەڵێت، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا زیاد لە ٢ هەزار هاووڵاتی سڤیل لەنێو وڵاتەکەی کوژراون. راوێژکارەکەی سەرۆکی فەرەنسا گوتی، ماکرۆن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا داوای لە پووتین کرد هەوڵی جیدی بدات بۆئەوەی هاووڵاتیانی سڤیل نەکرێنە قوربانی و سەرۆکی رووسیاش وەڵامی دایەوە کە ئەویش ئەو خاڵەی بەلاوە مەبەستە، بەڵام هیچ بەڵێنێکیشی نەدا.", "summary": "بەرپرسانی رووسیا و ئۆکراینا لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس کۆبوونەوە و چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە شەڕی نێوانیان تاوتوێکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0303202210", "category": "world", "summary_length": 128, "article_length": 1890, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 900}, {"article": "سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممە ١٥ - ٤ - ٢٠٢٠ دوای لێكۆڵینه‌كانی داواكاری گشتی، گرووپێكی گومانلێكراوی سه‌ر به داعش كه پێكهاتوون له ٥ كه‌س ده‌ستگیركران. ئه‌م گرووپه له چه‌ند شارێكی جیاوازی هه‌رێمی نۆردڕاین ڤێستفاڵن نیشته‌جێبوون، به‌ڵام هه‌موویان خه‌ڵكی تاجیكستانن. مانگی یه‌كی ساڵی ٢٠١٩ كه‌سێك به‌ناوی راڤسان ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به به‌پرسه باڵاكانی داعش له سووریا و گرووپه تووندڕەوەکانی دیكه‌ی سەر به داعش له وڵاتانی دیكه، ده‌ستگیرده‌كرێت. راڤسان به به‌رپرسی ئه‌م گرووپه داده‌نرێت. لێكۆڵینه‌كانی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕەی كه ئه‌م گرووپه سه‌ر به داعشن و له ئینته‌رنێت به دوای كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ته‌قینه‌وه گەڕاون، هه‌روه‌ها هه‌ندێك شوێنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایان له ئه‌ڵمانیا و هه‌ندێك كه‌سی ره‌خنه‌گر له ئه‌ڵمانیا، بۆ هێرشه‌كانیان به ئامانج دانرا بوون. له كاتی پشكنینی هێزه‌كانی ئه‌منیی ئه‌ڵمانیا له شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه، هه‌ندێك ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی سووكیش بینراون.", "summary": "گرووپێكی سه‌ر به داعش کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركران. هه‌موویان خه‌ڵكی تاجیكستانن و پلانی چەند هێرشێکیان لە ئەڵمانیا دانابوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150420204", "category": "world", "summary_length": 161, "article_length": 992, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 441}, {"article": "نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە ١٤ - ٠٦ - ٢٠٢١ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی وڵات لەمیانی کۆبوونەوەکانیدا لە برۆکسل لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، جۆنسن و ئەردۆغان باسیان لە شەڕی دژی کۆرۆنا و دابینکردنی ڤاکسین بۆ خەڵکی وڵاتەکانیان کردووە و هاوڕاش بوون کە دەبێت پێکەوە کار بکەن بە مەبەستی \"لەناوبردنی ڤایرۆسەکە و کارکردن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا\". راگەیێندراوەکە دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆککۆماری تورکیا رێککەوتوون پێکەوە کار بکەن بۆئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان لە چەندین بوارەوە پەرەپێبدەن، لەوانەش بەرگری و بازرگانی. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێشوازیی لە هەنگاوەکانی تایبەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، دەبێت تورکیا و قوبرس سوود لە دەستپێشخەرییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نێوانیان وەربگرن. هەروەها هەردوو سەرکردە باسیان لە چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە سیاسەتی دەرەوەش کردووە، لەوانەش سووریا، لیبیا و ئەفغانستان. سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاش لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ئەردۆغان و جۆنسن لە برۆکسل کۆبوونەتەوە، بەڵام وردەکاریی لەبارەی کۆبوونەوەکە نەداوە.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆککۆماری تورکیا لە برۆکسل کۆبوونەوە و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و ئەنقەرەیان تاوتوێکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/140620215", "category": "world", "summary_length": 144, "article_length": 1179, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 523}, {"article": "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بڵاویکردەوە، تیمە سەربازییەکە پشکنینێکی وردیان بۆ سەربازانی سوپای ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بۆیان روون ببێتەوە هیچ کێشەیەکی تەندروستییان هەیە یان نا. ئەمریکا نزیکەی ٥٥٠٠ سەرباز و راوێژکاریی سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەن و \"بنکەی ئاسمانیی هەولێر\"یش یەکێکە لە بنکە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە عێراق. دوای ئەوەی ئەمریکا لە شەوی ٣ - ١ - ٢٠٢٠ قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی کوشت، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتە لووتکە و لە تۆڵەی کوشتنی سولەیمانی، سوپای پاسدارانی ئێران بەرەبەیانی ٨ - ١ - ٢٠٢٠ چەندین مووشەکی ئاراستەی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و دوو مووشەکیشی ئاراستەی هەولێر کرد. دوابەدوای هێرشەکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە سەربازەکانیان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە و نە کوژراو هەیە و نە بریندار، بەڵام بیڵ ئوربان، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رۆژی ١٦ - ١ - ٢٠٢٠ رایگەیاند \" ١١ سەربازیان بەهۆی شۆک، بوورانەوە و لەقینی مێشک چارەسەریان وەرگرتووە و لەژێر چاودێریدان\". دیار نییە ئەم سەربازانەی لە هەولێر پشکنینان بۆ ئەنجامدراوە بریندارەکانی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدن یان نا لەبەر ئەوەی لە راگەیێندراوەکەدا هیچ ئاماژەیەکی پێنەکراوە.", "summary": "تیمێکی پزیشکیی سەربازیی ئەمریکی لە ویلایەتیی فلۆریداوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لە \"بنکەی ئاسمانیی هەولێر\" پشکنینیان بۆ سەربازانی سوپای وڵاتەکەیان ئەنجامدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/180120206", "category": "world", "summary_length": 157, "article_length": 1158, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 509}, {"article": "بەگوێرەی ناوەندی ستراتیژی و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی کە ناوەندێکی ئەمریکییە، چەند دەیەکە پیۆنگیانگ زنجیرەیەکی وەها درێژی تاقیکردنەوەی مووشەکی نەکردووە. رۆژی پێنجشەممە ٢٧ - ١ - ٢٠٢٢ سەرۆک ئەرکانی سووپای کۆریای باشوور رایگەیاند هەستیان بە تەقاندنی دوو مووشەکی کورتمەودای بالیستی کردووە کە کاژێر ٨ ـی بەیانی بەکاتی سیئۆل (ـی بەرەبەیان بەکاتی هەولێر) لە شاری هامهۆنگی رۆژهەڵاتی کۆریای باکوور بەرەو دەریای رۆژهەڵات هاوێژراون. دەشڵێت مووشەکەکان لە بەرزیی ٢٠ کیلۆمەترەوە بە درێژایی ١٩٠ کیلۆمەتر هاوێژراون. لای خۆشیەوە، هەر رۆژی پێنجشەممە و لەدوای تاقیکردنەوەی مووشەکەکان لەلایەن کۆریای باکوورەوە، فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند تاقیکردنەوەی بەردەوامی مووشەکیی لەلایەن کۆریای باکوورەوە \"زۆر جێی نیگەرانین\". ئاماژەی بەوەش کرد ئەم تاقیکردنەوانە یاساکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات، کیشیدا گوتیشی ئاگاداری راگەیێندراوی کۆریای باشوورە کە ئاماژە بەوە دەکات کۆریای باکوور دوو مووشەکی کورتمەودای تاقیکردوونەتەوە. گوتیشی هێشتا خەریکی کۆکردنەوەی زانیارین لەبارەی تاقیکردنەوەکە \"تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێکیان لەبارەی زیانەکانی مووشەکەکان لە کەناراوەکانی ژاپۆن پێنەگەیشتووە\". لە سەرەتای ئەم مانگەدا و بە دیاریکراوی لە ٥ و ١١ ـی مانگی کانوونی دووەمدا، کۆریای باکوور دوو مووشەکی دەنگبڕی تاقیکردەوە. دوای ئەوەش لە ١٤ و ١٧ ـی ئەم مانگەدا دوو مووشەکی بالیستیی تاقیکردەوە و دواتریش، رۆژی سێشەممە ٢٥ - ١ - ٢٠٢٢ پیۆنگیانگ دوو مووشەکی ژێردەریایی تاقیکردەوە و ئەوەی ئەمڕۆش بە دوایین زنجیرەی تاقیکردنەوەی مووشەکیی لەلایەن ئەو وڵاتەوە دادەنرێت.", "summary": "کۆریای باشوور رایدەگەیێنێت کۆریای باکوور دوو مووشەکی دیکەی تاقیکردووەتەوە، کە پێدەچێت مووشەکی بالیستی بن. ئەمەش دەبێتە شەشەمین تاقیکردنەوەی مووشەکی لەلایەن ئەو وڵاتە تەنیا لەم مانگەدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/270120223", "category": "world", "summary_length": 184, "article_length": 1471, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 652}, {"article": "ئاندری بیلێتسکی، فەرماندەی هێزەکانی ئازۆڤ، فەرماندەی یەکەیەکی چەند هەزار کەسییە لە ماریوپۆڵ و دەڵێت، سێ لە سەربازەکانی بەهۆی گازی ژەهراوییەوە برینداربوون و دەشڵێت، \"چەکی کیمیایی لە ئازۆڤستال فڕێدراوەتە خوارەوە و سێ کەسمان برینداربوون. دۆخی بریندارەکان جێگیرە. \" دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکاتێکدایە، ئێدوارد باسورین، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی دانپێدانەنراوی دۆنێستک رۆژی ١١ ـی نیسان رایگەیاند، ئەوانەی لە ماریوپۆل خۆیان لەنێو چاڵەکان شاردووەتەوە، دەبێت بە زەبری دووکەڵ دەرپەڕێندرێن. هەر زوو سەرۆکی ئۆکراینا لەبارەی ئەم هەڕەشەیە قسەی کرد. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، \"یەکێک لە گوتەبێژەکانی داگیرکارانی رووسیا گوتی، لەوانەیە دژی بەرگریکارانی ماریوپۆل چەکی کیمیایی بەکاربهێنن. ئێمە لێکدانەوەیەکی جیدی بۆ ئەوە دەکەین. \" ئەمریکا دەڵێت، ئێجگار لە دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئۆکراینا نیگەرانە، بەریتانیاش دەڵێت، لەگەڵ ئەمریکا و فەرەنسا هاوهەڵوێستن. جەیمس هیپی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، \"سەرۆکوەزیرانمان بەڕوونی گوتوویەتی هەندێ چەک هەن نابێت بەکاربهێندرێن، ئەگەر ئەو چەکانە بەکارهێندرابن. سەرۆک پووتین دەبێ بزانێت کە هەموو بژاردەیەک دەکرێت لەسەر مێز بێت لەوەی رۆژئاوا چۆن وەڵامدەداتەوە. \" چەکە کیمیاییەکان چەند جۆرێکی ماددەی کیمیایی ژەهراویین، کاریگەرییان لەسەر کۆئەندامی هەناسە یان سیستمی دەمار دەبێت، سارین و VX دوو لەمەترسیدارترینیان و لەڕێگەی بڵاوبوونەوە بە ژینگە یان بەرکەوتن، کار لە مرۆڤ دەکەن. نیشانەکانی بەرکەوتەیەکی چەکی کیمیایی بریتین لە گرژبوونی ماسوولکە، بەربوونی ئاوی لووت، تەنگەنەفەسی، سەرئێشە، ئارەقکردن، سکچوون و لە زۆربەی کەیسەکانیشدا وەستانی سیستمی هەناسە و دڵی لەگەڵدایە. چەکی کیمیاییی تەنیا قەبارەی ٥ میلیگرامی پێویستە بۆ ئەوەی مرۆڤ بکوژێت. رووسیا لە بارەی ئەم تۆمەتە نوێیە قسەی نەکردووە، بەڵام لە ١٧ ـی ئاداردا گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند: \"بە پاڵپشتی وڵاتانی رۆژئاوا، ئۆکراینا ئامادەکاری بۆ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ سەر خەڵکی سڤیل دەکات و دوایش رووسیای پێ تۆمەتبار دەکات. \"", "summary": "ئاندری بیلێتسکی، ئەو فەرماندە سەربازییەی ئۆکراینا ساڵێک لەمەوبەر هۆشداری لە هێرشی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی دا، ئێستا دەڵێت رووسیا چەکی کیمیایی لە ماریوپۆڵ بەکارهێناوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/120420224", "category": "world", "summary_length": 165, "article_length": 1872, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 870}, {"article": "لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، \"خۆشحاڵ بووم بە بینینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لەندەن\". وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، \"دڵنیاییم دایە نێچیرڤان بارزانی لە پابەندبوونی بەردەوامی بەریتانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق، سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، پەیوەندیی بازرگانیی گەشەسەندووی شانشینی یەکگرتوو و هەرێمی کوردستانی عێراق\". ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار بە ناوچەکە قسەیان کرد. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە باڵەخانەی وەزارەتەکەی ئاڵای کوردستانی بۆ پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دانابوو. هاوکات کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا خۆشحاڵیی خۆی بە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لەندەن دەردەبڕێت و دەڵێت، ئەو کۆبوونەوەیە وایکرد، رۆژانی سەرەتای دەستبەکاربوونی وەکو کۆنسوڵ لە هەولێر تایبەتتر بن. دەیڤید هەنت، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر لەگەڵ نووسینی نێو تویتەکەی وێنەیەکی لیز ترەس - ی لە کاتی پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی داناوە و دەڵێت، وەزیری نوێی دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکەمین رۆژی دەستبەکاربوونیدا وەکو وەزیری دەرەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە. دوو رۆژە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیایە و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی ئەنجامداوە. بڕیارە رۆژی هەینی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش کۆببێتەوە.", "summary": "دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، دڵنیایی داوەتە نێچیرڤان بارزانی لە پابەندبوونی بەردەوامی بەریتانیا بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/160920219", "category": "world", "summary_length": 179, "article_length": 1493, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 659}, {"article": "فەرمانەکەی پێنتاگۆن داوای لە پلانداڕێژەران لە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا و عێراق کردووە ستراتیژیەتێک بۆ وەستاندنی کار و ئۆپەراسیۆنەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵا لە عێراق دابڕێژن و ئاماژەی بەوەشکردووە، دەکرێت ئێرانییەکانیش بکرێنە ئامانج، ئەگەر لەگەڵ ئەندامانی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵا بینران. فەرمانەکە لەکاتێکدایە، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێراندا گوشارێکی گەورەی لەسەر حکومەتی ئەو وڵاتە دروستکردووە. ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپیش، لەوانە مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵات و رۆبەرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێیانوایە، ئەو بارودۆخەی ئێران دەرفەتێکە بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەناو عێراق لەبواری سەربازییەوە هێرشیانبکرێتەسەر و تێکبشکێنرێن. بەڵام فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری داوە لە ئەنجامدانی ئەو کردە سەربازییە و رایگەیاندووە، هەنگاوێکی لەو جۆرە دەکرێت خوێناوی بێت، کاردانەوەی بەدواوە بێت و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕیش لەگەڵ ئێران زیادبکات. ژەنەڕاڵ رۆبەرت وایت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەو جۆرە ئەوە دەخوازێت هەزاران سەربازی دیکەی ئەمریکی بنێردرێنە عێراق. ئامانج لە بەکارهێنانی کەرەستە سەربازییەکانیش لە راهێنان بە هێزە عێراقییەکان بۆ بابەتێکی دیکە گۆڕانی بەسەردا دێت. بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەیان بە چەند ئەنجامێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرە کردووە. بۆ نموونە، بەرپرسانی عێراق دەکەونە بارودۆخێکەوە کە دەبێت لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا یەکێکیان هەڵبژێرن. کەریم نووری، بەرپرس لە رێکخراوی بەدر دەڵێت، \"عێراق ناتوانێت ببێتە قوربانی پێکدادانی نێوان ئێران و ئەمریکا، چونکە شتێکی لەو جۆرە لە بەرژەوەندیی ئێراندا دەبێت\". ئەم داوایەی پێنتاگۆن لە فەرماندە سەربازییەکانی دوای ئەوە هات، سەرەتای ئەم مانگە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی تاجی لە نزیک بەغدا و لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران و رۆژی دوای ئەوەش ئەمریکا لە رێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە وەڵامی دایەوە.", "summary": "پێنتاگۆن داوای لە فەرماندە سەربازییەکانی کردووە پلانێک بۆ زیادبوونی رۆڵی سەربازییانەی ئەمریکا لە عێراق دابڕێژن و هەفتەی رابردووش فەرمانێکی دەرکرد کە تێیدا داواکراوە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ تێکشکاندنی گرووپێکی چەکداریی عێراق نزیک لە ئێران بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280320202", "category": "world", "summary_length": 260, "article_length": 1783, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 789}, {"article": "سێر جۆن هەیس، پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتدار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"برێکزیت هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ بەریتانیا، چونکە لە کۆتاییدا ئازاددەبین. کۆنترۆڵی یەکێتیی ئەوروپا هەنگاوێکی گرنگە بۆ رەخساندنی ئەو هەلەی بەریتانیا دەمێکە لە دەستی دابوو. ئێمە دەتوانین بازرگانی لەگەڵ جیهاندا بکەین و پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێ کۆن و تازەکانماندا بۆ ئابووریەکی بەهێز ببەستین\". بارۆنێس کاهاین، لایەنگری پارتی دەسەڵاتدارە و دەڵێت، \"ئەوە ئێستا لەپشتی شانۆوە روودەدات. هەرکەس دێت قەڵەمەکەی دێنێت و دەڵێت لێرە چی بکەین و لەوێ چی بکەین و ئەمە بۆ وڵاتەکە باشە\". لۆرد شەیخ، سەر بە پارتی دەسەڵاتدارە و ئاماژە بەوە دەکات، \"هەست دەکەم ئێمە لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا باشتر دەبین. خەڵک لە وڵاتەکەدا کار بۆ پارتی کۆنسەرڤاتیڤ دەکات، چونکە سەرکردەی پارتەکە و سەرۆکوەزیران کە بۆریس جۆنسنە، دەیویست بەریتانیا جیابێتەوە و خەڵکیش پاڵپشتییان کرد\". بە هەمان شێوەی دەنگی بەرزی دەسەڵات، هێشتا ئۆپۆزیسیۆنیش دەنگە زوڵاڵەکەی خۆی بۆ خراپپیشاندانی لێکەوتەکانی ئەو جیابوونەوەیە لەدەست نەداوە. لۆرد بارۆنێس جۆلی، سەر بە پارتی لیبراڵ دیموکرات باس لەوە دەکات، \"ئێمە ئێستا متمانەمان لەسەر زۆربەی کرێکارانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپایە کە لە کارگەکاندان و پێویستە وەبەرهێنان باش بکەین. ئێمە ناتوانین ئابووریمان باش بکەین ئەگەر خەڵكێکی زۆری یەکێتیی ئەوروپامان لەدەست بچێت. کۆمپانیا بیانیەکانیش شکستدێنن، وەک بەشێک لە ژێرخانی ئابووریی ئێمە\". جێبەجێکردنی برێکزیت بۆ بەرەی جیابوونەوە چنینەوەی بەرهەمی دەنگەکانیانە کە بۆ ئەو جیابوونەوەیە دایان. بۆ بەرەی مانەوەش قۆناخێکی پڕ لە راڕایی و دڵەڕاوکێیە. هۆشەنگ یەکێکە لەو هاونیشتمانییانەی ١٢ ساڵە ئەڵمانیای بەجێهێشتووە و لە لەندەن کاردەکات. ئەو دڵەڕاوکێی برێکزیت تەنگی پێهەڵچنیوە و نیگەرانی کردووە. هۆشەنگ، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی لەندەنە و دەڵێت، \"ئێستا نازانین ئیشەکەمان لەدەست دەچێت یان نا. نازانین ئابووریی ئەم وڵاتە دوای برێکزیت چ گۆرانکارییەکی بەسەردا دێت. تاوەکو دێت دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک دروستدەکات و کاریگەریی زۆری داناوە\". پەرلەمانی بەریتانیا بە دەنگی ٣٥٨ پەرلەمانتار بەرامبەر ٢٣٢ پەرلەمانتار چوونەدەرەوەی بەریتانیای لە یەکێتیی ئەوروپا پەسندکرد. پەرلەمانی ئەوروپاش کە لە ٧٥١ پەرلەمانتار پێکهاتووە، بە زۆرینەی دەنگ برێکزیتی پەسندکرد و بە رۆیشتنی بەریتانییەکانیش ٦٧٨ پەرلەمانتار دەمێننەوە کە نزیکەی پەنجا ساڵە لەنێو هۆڵێکدا پێکەوە کۆدەبنەوە.", "summary": "ئەمشەو ٣١ - ٠١ - ٢٠٢٠، بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا دەچێتە دەرەوە. لایەنگران و دژبەرانی برێکزیت لە لەندەن خۆپێشاندان دەکەن و دژبەران لە کاریگەرییە ئابوورییەکانی پاش برێکزیت نیگەرانن. هێزی ئەمنیی زۆر لە لەندەن بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گرژی بڵاوەیان پێکراوە. هەروەها بەرپرسانی لەندەن بڕیاریان دا ئاهەنگەکانی تایبەت بە برێکزیت قەدەخەبکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/310120205", "category": "world", "summary_length": 337, "article_length": 2144, "summary_token_count": 157, "article_token_count": 1004}, {"article": "ئانک بایلەفێڵد، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی، کە رووداو کۆپییەکی دەستکەوتووە، دان بەوەدا دەنێت کە ساڵی ٢٠١٥، کاتێک هێرشکراوەتە سەر کۆگایەکی تەقەمەنیی داعش لە حەویجە، \"مەزەندەی ناتەواو\" بۆ بڕی تەقەمەنییەکان کراوە و نەشزاندراوە کە خەڵکی سیڤیل لە دەوروبەری گۆگاکەدا دەژین. لەئەنجامی ئەمەشدا گەڕەکێک بەتەواوەتی وێرانبووە و ٧٠ کەسی سیڤیلیش گیانیان لەدەستداوە. هەر لە نامەکەدا هاتووە کە راستە هێزی ئاسمانیی هۆڵەندا ئەو هێرشەیکردووە، بەڵام لەبەرئەوەی لەسەر داوای بەغدا و لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش روویداوە، بۆیە دەبێ کەسوکاری قوربانییان بۆ داواکردنی قەرەبووی ماددی \"روو لە بەغدا بکەن\". وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دانیش بەوەدا دەنێت کە کاتێک ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن پەرلەمانەوە داوای زانیاری لە جانین هێنیس پلاسخارت، وەزیری ئەوکاتی بەرگریی هۆڵەندا کراوە، ئەو \"زانیاریی تەواوەتیی نەداوەتە پەرلەمان\" و رایگەیاندووە زانیارییەکی وای لەبەردەست نییە کە بیسەلمێنێ کەسی سیڤیل بوونەتە قوربانی لەو هێرشەدا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە، وەک لە نامەکەی وەزیری بەرگریی هۆڵەندادا دەردەکەوێت، پلاسخارت راپۆرتی ئەمریکییەکانی لەبەردەست بووە کە پشتڕاستیکردووەتەوە لە هێرشەکەدا خەڵکی سێڤیل کوژراون. ئێستا پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێراق. نامەکەی وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بۆ پەرلەمان دوای ئەوە هات کە میدیاکانی هۆڵەندا لە رۆژانی رابردوودا راپۆرتی بنکۆڵکارییان سەبارەت بە رووداوەکەی حەویجە و رووداوێکی دیکەی هاوشێوە لە موسڵ بڵاوکردەوە کە لە هەردووکیاندا حکومەتی هۆڵەندا دانیپێدادەنێت خەڵکی سیڤیل کوژراون.", "summary": "حکومەتی هۆڵەندا دانیپێدادەنێت کە هێزە ئاسمانییەکانی لە هێرشێکدا بە فڕۆکەی جۆری F ١٦ لە حەویجە بەبێ مەبەست ٧٠ کەسی سیڤیلیان کوشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/041120192", "category": "world", "summary_length": 131, "article_length": 1449, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 698}, {"article": "زانایانی پزیشکی هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی مەترسی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا ئەگەر بەر لە دڵنیابوون لە کۆنترۆڵکردنی پەتاکە، قوتابخانەکان بکرێنەوە. هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێ لە تووشبووانی کۆرۆنا لە چەند ویلایەتێكی ئەمریکا، بەرپرسە تەندروستییەکانی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدەن لە پەلەکردن لە کردنەوەی قوتابخانەکان و هاوکات جەختیانکردەوە لەگرنگی مامەڵەکردن بەشێوەیەکی شەفافانە لەگەڵ کەیسی کۆرۆنا و ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لەدوا زانیارییەکانی تایبەت بە تووشبوون و مردووانی نەخۆشییەکە. بەڵام لەگەڵ هەموو هۆشدارییە پزیشکییەکان، بێتسی دیڤۆس، وەزیری پەروەردە لە کابینەکەی ترەمپ پێداگریکرد لە گرنگی کردنەوەی قوتابخانەکان و گوتی: \"ئێمە ئاگاداری هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناین لە چەند شارێکی ئەمریکا و دەشزانین کە ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکان هێندە پێداویستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایان نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا ئێمە بە گرنگی دەزانین کە سەرجەم قوتابخانەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا کە لە وەرزی پایزە، بکرێنەوە\". دیڤۆس دەشڵێت: منداڵان پێویستیان بەوەیە بگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان، بەڵام هاوکات دەبێت بارودۆخی تەندروستیی ناوخۆیی لەبەرچاو بگیرێت و خێزانەکانیش پێویستیان بەوەیە منداڵەکانیان بگەڕێنەوە سەر پۆلەکانیان و دەشتوانین ئەم کارە بەشێوەیەکی پڕ لە ئاسایش و دڵنیایی بدەین\". بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تووشبووە، کە ١٣٧ هەزار لەو تووشبووانە مردوون. هەرچەندە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، بەڵام هێشتا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە ئەمریکا ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە. لە بەرامبەر لێدوانە گەشبینییەکانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی نێو ئیدارەی ترەمپ، چەند بەرپرسێكی دیکە هۆشداری لە مەترسییەکانی نەخۆشی کۆڤید - ١٩ دەکەن، برێت ژیروا، یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئەمریکا رایگەیاند: \"هەموو شتێك دەبێت بۆ خەڵک روون بکرێتەوە دەبێت هەمووان بزانن کە ئێمە هەموومان نیگەرانین\". ژیروا داوای داخستنەوەی باڕەکان و زیاترکردنی دوورە پەرێزی کۆمەڵایەتی نێو رێستورانتەکان و بەکارهێنانی دەمامک لەزۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا بەتایبەتی لە ویلایەتەکانی باشوور و رۆژئاوای وڵاتی کردووە. گوشارەکانی کردنەوەی قوتابخانەکان لە بەرزترین بەرپرسی ئەمریکی دەستیان پێکردووە کە ئەویش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە. تەنانەت، دیڤۆس، وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە کە گوایە ترەمپ هەڕەشەی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی لەو قوتابخانانە کردووە کە دژ بە بیرۆکەی کردنەوەیان وەستاون. ترەمپ رەخنەی توندی لە رێنماییەکانی ناوەندە تەندروستییەکانی ئەمریکا دەگرێت کە داوا دەکەن کردنەوەی قوتابخانەکان بە پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان ببەسترێنەوە و دەڵێت، رێنماییەکانی ئەو ناوەندانە وشکن و خەرجی سەرشانی قوتابییان زیاتر دەکەن. بەڵام لەبەرامبەر رەخنەکانی ترەمپدا، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانەکانی ئەمریکا پێیانوایە پاراستنی ژیانی ملیۆنان قوتابی و مامۆستا تەنیا بە پەیڕەوکردنی سیستەمێکی تێکەڵ لە خوێندنی ئۆنڵاین و هەندێجار خوێندن لە قوتابخانە، یان تەنیا بە پەیڕەوکردنی خوێندنی ئۆنڵاین دەبێت.", "summary": "وێڕای زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، بەڵام ئیدارەی ترەمپ گوشار دەکات بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان لە پایزدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/13072020", "category": "world", "summary_length": 119, "article_length": 2782, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 1183}, {"article": "ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتەر نووسیویەتی، \"ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کاری رۆژنامەڤانانی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهاندا، گوتیشی کاری رۆژنامەڤانانی سەربەخۆ کارێکی پێویست و فەرامۆشنەکراوە. بلینکن راشیگەیاند: \"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرگیز چاوپۆشی لەو هەوڵانە ناکات کە مەبەست لێیان ترساندن یان بێدەنگکردنی رۆژنامەڤانانی لەدواوە بێت\". لە سەرەتای تویتەکەیدا بلینکن ئاماژەی بە گفتوگۆکردنی لەگەڵ مەسیح عەلینژاد، خانمە رۆژنامەڤانی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکای کرد و بە گفتوگۆیەکی باش ناوی برد. مەسیح عەلینەژاد تەمەن ٤٤ ساڵ یەکێکە لە رۆژنامەڤانە دیارەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئێرانە و نیشتەجێی شاری نیویۆرکی ئەمریکایە. چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئێف بی ئای ئەمریکا ئاشکرایکرد ئێران لە هەوڵی ئەوەدا بووە رۆژنامەڤانێکی ئێرانی دانیشتووی نیویۆرک بفڕێنێت، پاشان مەسیح عەلینەژاد ئاشکرایکرد ئەو کەسەی کە ئێران ویستویەتی بیفڕێنێت و بەرەو ئەو وڵاتە بباتەوە ئەو بووە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا حەوت کەسی بە رەگەز ئێرانی خستە لیستی تۆمەتبارانەوە کە لە ئەمریکا چاودێری جوڵە و هاتن و چوونەکانی مەسیح عەلینژادیان کردووە. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکدا هاتووە، عەلیرەزا شاڤارۆغی فاراهانی، ئاکا ڤیزارەت سەلیمی، حاجی عەلی تەمەن ٥٠ ساڵ، مەحموود خەزین تەمەن ٤٢ ساڵ، کیا سادیقی تەمەن ٣٥ ساڵ و ئومێد نووری تەمەن ٤٥ ساڵ هەموو ئەوانە خراونەتە لیستی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە دەستیان هەیە لە رفاندن، سپیکردنەوەی پارە و ساختەکاری بانکی. هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی ئاکا نیلی بەهادۆریفەر - ی تەمەن ٤٦ ساڵی نیشتەجێی کالیفۆرنیای ئاشکراکردووە، کە خزمەتگوزاری دارایی پێشکەش بە ٦ کەسەکەی دیکەی کردووە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راشیگەیاند ئەو ٧ ئێرانییە پلانیان داناوە بۆ رفاندنی کچە رۆژنامەنووسێکی ئێرانی نیشتەجێی شاری نیویۆرکی ئەمریکا، ئەو رۆژنامەنووسێكە کاریگەری هەیە لەسەر ئاڕاستەکردنی رای جەماوەری دژ بە دەوڵەتی ئێران. عەلینژاد کە دوو ساڵە وڵاتینامەی ئەمریکای وەرگرتووە و یەکێکە لەو ژنە چالاکڤانەی لە دەزگا ناڕازییەکانی دەرەوەی ئێران کار دەکات، ئەو لە ساڵی ٢٠١٥ وە لە بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا کار دەکات، خۆی دەڵێت تەنیا کاری رۆژنامەڤانی دەکات و دەنگی نەبیستراوی ئێرانییەکان دەگەیێنێت. ئەو ژنە رۆژنامەڤانە دەڵێت: \"وازناهێنم دەنگی ئەو دایکانە دەبم رۆڵەکانیان لە ئێران دەکوژرێن و لە زیندان تاوەکو مردن ئەشکەنجە دەدرێن\". مەسیح عەلینژاد هەروەها دەڵێت: \"من دەنگی ئەو ژنانە دەگەیێنم کە دەڵێن نەخێر بۆ حیجابی ناچاری، دەیانەوێت خۆیان بن، ئێمە دەڵێین نەخێر بۆ کۆماری ئیسلامی، دەڵێین نەخێر بۆ دیکتاتۆری ئاینی، نەخێر بۆ جیاکاری، باشە ئەوە منتان دەستگیرکرد، ئەوان بێدەنگ دەکەن، نەخێر ناتوانن، بۆیە منیش وازناهێنم\".", "summary": "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە رۆژنامەڤانێکی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا دەکات، کە ئێران چاودێری کردووە. ئەنتۆنی بلنکن رایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی لە رۆژنامەڤانانی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهاندا دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/200720211", "category": "world", "summary_length": 200, "article_length": 2431, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 1156}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا هاوپەیمانێتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەدوای دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق، هێزە عێراقییەکان زیاتر هاوکارن. سەبارەت بە پێگەی داعش لە عێراق و سووریا، هاوپەیمانێتییەکە دەڵێ، لەو دوو وڵاتەدا \"هیچ شوێنێک بەدەست داعشەوە نەماوە\". رۆژی سێشەممە ٠٩ - ٠٦ - ٢٠٢٠ غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران رایگەیاند ئەو کەسەی کە سیخوڕیی بەسەر قاسم سولەیمانی کردووە و زانیاریی شوێن و رێگەی هاتووچۆی بە CIA ئەمریکا و مۆسادی ئیسرائیل لەپێناو وەرگرتنی پارە داوە، دەستبەسەرکراوە و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە. رۆژی ٠٣ - ٠١ - ٢٠٢٠ لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، بەرپرسی گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی کوژران.", "summary": "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، ئەوان بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیسیان نەداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/110620203", "category": "world", "summary_length": 147, "article_length": 779, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 369}, {"article": "دیتا كارانزۆڤا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەڵێ \"ناتوانین بەبێ هەبوونی هەماهەنگی لەنێو یەکێتیی ئەوروپادا ئەم ڤایرۆسە باسبکەین یان دوایبخەین یان پێشگیریی لێبکەین\". لەسەر ئاستی ئەوروپا، وڵاتی ئیتاڵیا زۆرترین ژمارەی تووشبوون و قوربانیی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدایە. پەرلەمانتارێکی ئەوروپا کە خەڵکی ئیتاڵیا بوو، داوای لە پەیامنێری رووداو کرد مەترێک مەودا لەنێوانیان هەبێت، ئەوەش بە هۆکارێک بۆ سەلامەتیی هەردووکیان دەزانێت، پەرلەمانتارەکە دەڵێ ناگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا و رەوشی وڵاتانی دیکە لە رەوشی ئیتاڵیا باشتر نییە. براندۆ بێنیفای، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گوتی \"بەداخەوە، پێموایە ئەستەمە بتوانین رێگری لەو بارودۆخە بکەین کە ئێستا لە ئیتاڵیا هەمانە، چونکە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بە هەمان خێرایی ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، تەنیا بە خوێندنەوەی ئامارەکان ئەوەت بۆ دەردەکەوێت. دۆخی ئیتاڵیا هەشت رۆژ پێش ئێستا، وەکو دۆخی دوێنێی ئەڵمانیا و فەرەنسا بوو. بۆیە من ئێرە بەجێناهێڵم بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٢ رۆژێک\". مانفرێد ڤێبه‌ر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گه‌لی ئه‌وروپا کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەوروپایە، هەفتەکانی داهاتوو بە چارەنووسساز دەزانێت و دەڵێ \"لە چەند هەفتەی داهاتوو بۆمان دەردەکەوێت کە ئایا دەتوانین کۆنترۆڵی بکەین یان دەبێت رووبەڕووی کێشەی گەورەتر ببینەوە. گرنگترین شت ئەوەیە کە دۆخی تەندروستی لە ئەوروپا بپارێزین، هەروەها مامەڵەیەکی باش لەگەڵ لایەنی ئابووری بکەین. دەبێت هاوکاری کۆمپانیاکانمان بکەین بە سوودوەرگرتن لە یاساکانی هاریکاریکردنی وڵاتانی ئەندام و بە پێدانی پارە بە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان. دەبێت خۆمان لە قەیرانی ئابووری بپارێزین\". سەرجەم ٢٧ وڵاتە ئەندامەکەی یەکێتیی ئەوروپا بە فەرمی گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ نێو وڵاتەکانیان راگەیاندووە، تەنیا ژمارەی تووشبووەکانیان جیاوازە.", "summary": "تیمێکی پاککردنەوەی گەڕۆک لەناو پەرلەمانی ئەوروپا کاری پاککردنەوە ئەنجامدەدەن، پێش ئەوەی کۆبوونەوەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێبکات، پەرلەمانتاران دەستەکانیان خاوێنکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1003202010", "category": "world", "summary_length": 174, "article_length": 1634, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 760}, {"article": "مەسعود قەرەخانی، ئەندامی پەرلەمانی نەرویج لە پارتی سۆشیال دیموکراتی کرێکار رۆژی پێنجشەممە بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران وەکو سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا. قەرەخانی لە ساڵی ٢٠١٧ ـەوە ئەندامی پەرلەمانە و جێگەی ئاوا کریستین هانسن، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی نەرویجی گرتەوە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەژێر گوشاری رای گشتی بە گومانی بەکارهێنانی شوقەیەکی پەرلەمان بەشێوەی نایاسایی لە ئۆسلۆ ناچارکرا دەستلەکاربکێشێتەوە. ئەو سیاسەتڤانە بەشی تیشکی تەواوکردووە و پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار، لە بەشی تیشکی نەخۆشخانەکان کاری کردووە. ئەو ساڵی ١٩٨٢ لە تاران لەدایکبووە و ساڵی ١٩٨٧ کۆچی کردووە بۆ نەرویج و لەوێ وڵاتینامەی نەرویجی پێدراوە. باوکی سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج لە لێدوانەکەیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی ئەوەی لە زۆربەی شوێنەکان وەک خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان ناسراون؛ بێ ئاماژەدان بەشوێنی نیشتەجێبوونی پێشوویان یان تەنانەت ئەوەی کە سەر بە چ نەتەوەیەکن؛ تەنیا جەختی لەوە کردەوە کە \"لەدایکبووی گەڕەکی ئەمیرییەی تارانن\". مەسعود قەرەخانی دوای هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج لە پەیامێکدا لە فەیسبووک ستایشی دیموکراسی لەو وڵاتەی کرد کە رێگەیداوە کەسێکی پەنابەر ببێتە سەرۆکی پەرلەمان. قەرەخانی دەشڵێت، لەگەڵ دایک و باوکی دوای شۆڕشێکی \"ناسەرکەوتوو و شەڕ\" ئێرانیان جێهێشتووە، دوای گەشتێکی دوور و درێژ بێ ئەوەی یەک دۆلاریان لە گیرفاندا بێت، خۆیان گەیاندووەتە نەرویج. قەرەخانی دەڵێت، دایک و باوکی سەرەتا بە کۆکردنەوەی شیلک دەستیان بەکارکردووە و ئێستا دایکی ئەزموونی ٢٥ ساڵ مامۆستایەتی هەیە و باوکیشی بەرپرسێکی شارەوانییە.", "summary": "بیژەن قەرەخانی، باوکی مەسعود قەرەخانی، سەرۆکی نوێی پەرلەمانی نەرویج سەبارەت بە دەنگۆی کوردبوونیان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ \"ئێمە خۆشحاڵین کە کورد دەڵێن ئێمە کوردین، تورک دەڵێن ئێمە تورکین، فارس دەڵێن ئێمە فارسین. ئێمە خۆمان بە بەشێک لە هەموو ئەو کەسانە دەزانین کە ئێمە لەگەڵ خۆیان پێناسە دەکەن و هەموویانمان خۆشدەوێ، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە ئێمە لەدایکبووی گەڕەکی ئەمیرییەی تارانین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/261120219", "category": "world", "summary_length": 396, "article_length": 1421, "summary_token_count": 188, "article_token_count": 645}, {"article": "سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە بەحرەینە سەبارەت بە هاوکاری ئەڵمانییەکان بۆ باشترکردنی دۆخی کۆچبەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەڵمانیەکان گوێبیستی رای حکومەتی هەرێم [هەرێمی کوردستان] بوون، کە ئێمە وەکو هەموو حکومەتێکی بەرپرس، بەرپرسین بەرامبەر بە هاووڵاتیانی خۆمان چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە دەرەوە. ئەوانەی بە خواستی خۆیان رۆیشتوون، ئەوە بڕیاری خۆیان بووە، بەڵام کە دووچاری قەیران دەبنەوە، بە دڵنیاییەوە حکومەت هەوڵدەدات گرفتەکانیان چارەسەر بکات\". لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەنامەی بەحرەین لەگەڵ میگێل بێرگەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و دۆخی کۆچبەران لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا کرا. لەو بارەوە سەفین دزەیی گوتی، لە دیدارەکەدا، پرسی کۆچبەران گفتوگۆی لەسەر کرا کە ئەڵمانیا زۆر گرنگی و بایەخ بەو پرسە دەدەن، چونکە بووەتە \"کارەساتێکی مرۆیی\"، بە هەزاران کەس لەسەر ئەو سنوورانە.. هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەبوو کە تاوەکو ئەو کێشەیە یەکلادەبێتەوە پێویستە لە رووی مرۆییەوە هاوکاریی ئەو خەڵکە بکرێت. سەفین دزەیی گوتیشی، \"ئەوەی بە نسبەت ئێمە گرنگە لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشکەشکردنی دیدو بۆچوونی هەرێمی کوردستانە لەسەر کۆی ئەو بابەتانە، پرۆسەی سیاسی لە عێراق، پێکهێنانی حکومەتی تازە، رۆڵی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی ئەو حکومەتەو دیدی بۆ حکومەتی داهاتوو بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی و ئابووری و ئەمنی بۆ عێراق. \" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەفین دزەیی ئاماژەی بەوە دا، \"ئەو وڵاتانە یاسای خۆیانیان هەیە بە نسبەت پەنابەری، خۆیان یاسای خۆیان جێبەجێ دەکەن و ئێمە ناتوانین داوا بکەین یاساکانیان بگۆڕن، بەڵام لە رووی مرۆییەوە بەلایەنی کەمەوە دەتوانین داوایان لێبکەین هاوکاریی ئەو خەڵکە بن بۆ ئەوەی لەو مەینەتیە رزگاریان ببێت.. ئێمە تەئکیدمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت گەڕانەوەیان لەسەر خواستی خۆیان بێت نەک بە زۆرەملێ. \" نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا هەزاران کۆچبەر بە لێشاو چوونە سەر سنووری پۆڵەندا - بێلاڕووس و، پۆڵەنداش سنووری بە روویاندا داخست. کۆچبەرەکان لە دۆخێکی سەختدا ژیانیان بەڕێدەکرد و بەشێکیان بە هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەڕانەوە. دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە. لەو بارەوە سەفین دزەیی گوتی، \"لەگەڵ شاندی ئوردنی، دیسان لەسەر پەیوەندیی دوولایەنە و پرسی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کولتووری و ئابووری و سیاسی و ئەمنی گفتوگۆی لەسەر کرا\". شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ١٧ ـیەم کۆڕبەندی \"دایەلۆگی مەنامە\" لە بەحرەینە کە ٣٠٠ بەرپرسی نێودەوڵەتی و شاندی زیاتر لە ٤٠ وڵات بەشداری تێدا دەکەن. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە لەگەڵ شاندی وڵاتان کۆدەبێتەوە. بە گوتەی سەفین دزەیی، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچەکەیە، دۆخی عێراقە، هەڵبژاردنەکانە، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووە، مەسەلەی داعش و دروستبوونەوەی داعش و مەترسییەکانی داعش. ئەمە یەکێکە لەو بابەتانەی لە هەموو کۆبوونەوەکان باسی لێوە دەکرێت و بیروڕای جیاواز ئاڵوگۆڕ دەکرێت.", "summary": "سەفین دزەیی رایگەیاند، لە دیداریاندا لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوایان کردووە هاوکاریی مرۆیی کۆچبەرەکان بکرێت، \"بۆ ئەوەی لەو زستان و سەرما و سۆڵە چیدیکە تووشی نەهامەتی نەبن کە رۆژانە چیرۆکی جیا جیا و ناخۆش و دڵتەزێن دەبیستین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/201120214", "category": "world", "summary_length": 249, "article_length": 3121, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 1374}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ٢٦ - ٠٨ - ٢٠٢١ دادگەی باڵای هەرێمی نۆردراین ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا بڕیاری لەبارەی دۆسیەی دوو هاووڵاتیی سووری بە ناوەکانی (خدر ئا. کا) ٤٣ ساڵ و (سامی ئا. ئێس) ٣٦ ساڵ دا. هەردوو تۆمەتبارەکە لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە سووریا دەستگیرکرابوون. پێیتەر شووتز، گوتەبێژی دادگەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، (خدر ا. ک) وەک ئەنجامدەری سەرەکیی کردەوەکە و بە تۆمەتی ئەوەی کە کاریشی بۆ \"رێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی\" کردووە، بە زیندانی هەمیشەیی سزادرا و وەک تاوانباری جەنگیش ناسێندرا. هەروەها گوتەبێژەکە لەبارەی (سامی ا. س) کەسی دووەمی تۆمەتبار لە دۆسیەکەدا رایگەیاند، بە تۆمەتی وێنەگرتنی تاوانەکە و بڵاوکردنەوەی لە ئینتەرنێت و ئەندامێتی لە \"رێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی\" بە هەشت ساڵ زیندانیکردن سزادرا و ئەویش وەک تاوانباری جەنگ ناسێندرا. پێیتەر شووتز ئەوەی روونکردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ ئەو دوو کەسە وەک ئەندامانی گرووپی (غورەبای موحەسەن)ی سەر بە رێکخراوی (جەبهەتولنوسرە) لە شارۆچکەی موحەسەن لە پارێزگای دێرەزوور لەکاتی گواستنەوەی زیندانییەکدا کە ئەفسەری سوپای سووریا بووە، زیندانییەکە دەکوژن. خدر پاسەوانی زیندانەکە بووە و سامیش بەرپرسی میدیایی گرووپەکەی سەر بە جەبهەتولنوسرە بووە. پێیتەر شووتز ڤیدیۆی کوشتنەکەی وەک \"پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکە\" بڵاوکردووەتەوە. دادگەکە ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە کوشتنەکە بە دەمانچە بووە. هەروەها برایەکی خدر، کە لە هۆڵەندا گیراوە، وەک شایەت لە دادگاییکردنەکە ئامادە بووە و شایەتیی لە دژی براکەی و کەسەکەی دیکە داوە. هێشتا دادگە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو دۆسیەیە نەداوە. دەبێت دادگەی باڵای فیدراڵی حوکمەکە پەسندبکات. هەردوو تۆمەتبار داوای بەخشینیان یان کەمکردنەوەی سزاکەیان کردووە. بەتایبەتیش کە لە ئەڵمانیا گەورەترین سزا سزای زیندانیی هەمیشەییە.", "summary": "دادگەیەکی ئەڵمانیا دوو ئەندامی پێشووی جەبهەتولنوسرە وەک تاوانباری جەنگ دەناسێنێت کە لەگەڵ کۆچبەرانی دیکەدا دزەیان کردبووە نێو ئەڵمانیا، بەڵام دواتر دەرکەوت لە سووریا ئەفسەرێکی بەدیلگیراوی حکومەتی سووریایان کوشتووە و ڤیدیۆی کوشتنەکەشیان لە ئینتەرنێت بڵاوکردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2708202113", "category": "world", "summary_length": 264, "article_length": 1633, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 744}, {"article": "رۆژی هەینی، لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتە فەرمانڕەواکەی کوبادا، رائول کاسترۆ وازهێنانی خۆی راگەیاند. کاسترۆ لە کۆنگرەکەدا پشتیوانیی خۆی بۆ هیچ کەسێک دەرنەبڕی بۆ ئەوەی شوێنی بگرێتەوە، بەڵام پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێی باشە میگێل دیاز کانێل، سەرۆکی ئێستای کوبا شوێنی بگرێتەوە. رائول کاسترۆ، برای فێدڵ کاسترۆی سەرکردەی شۆڕشی ساڵی ١٩٥٩ ـی کوبا، لە ساڵی ٢٠١٣ ـەوە سەرۆکایەتیی پارتی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتە دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٨ تاوەکو ٢٠١٨ پۆستی سەرۆکی وڵاتی بەدەستەوە بوو. گەریلا کۆمۆنیستە تەمەن ٨٩ ساڵەکە پێشتر پشتیوانی خۆی بۆ ئەو نەوە گەنجەی وڵاتەکەی دەربڕیوە کە هەوڵ دەدەن بەبێ دەستکاریکردنی سیستمی تاک حزبیی کوبا، جیهان بەڕووی ئابووریی وڵاتەکەیاندا بکەنەوە. گۆڕینی سەرکردایەتیی پارتی کۆمۆنیستی کوبا لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە رووبەڕووی خراپترین قەیرانی ئابووری دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی پەتای کۆرۆنا و سزاکانی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بەسەریدا. رۆژی هەینی، لە کاتی کۆنگرەکەدا، رائول کاسترۆ گوتی کە پێویستە لەسەر نەوەی داهاتووی ئەو وڵاتە پابەندبێت بە گفتوگۆی \"بەڕێزانە\" لەگەڵ ئەمریکا. لە گوتارێکیدا بۆ بەشداربووانی کۆنگرەکە، کاسترۆ جەختی لەوە کردەوە کە کوبا دەستبەرداری \"بنەماکانی شۆڕش و سۆسیالیزم\" نابێت، بەڵام باسی لەوەشکرد کە ئەوان دەیانەوێت لەسەر بنەمای رێزگرتن لەیەکدی، دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بکەن بۆ ئەوەی \"جۆرێکی نوێی پەیوەندیی\" لەگەڵدا دروستبکەن. ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٢ ـەوە سزای بەسەر کووبادا سەپاندووە. لەماوەی ئیدارەی باراک ئۆبامادا، لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ سزاکان کەمکرانەوە، بەڵام لە دوایین رۆژەکانی ئیدارەی ترەمپیشدا، سزاکان قورسترکران. سەرۆکایەتیی پارتی کۆمۆنیستی کووبا گەورەترین دەسەڵاتی لەو وڵاتەدا هەیە و بۆ ماوەی شەش دەیە بەدەست خانەوادەی کاسترۆیەکانەوە بووە. ئێستا ئەو پۆستە دەکەوێتە دەستی میگێل دیاز کانێلی تەمەن ٦٠ ساڵ کە لە ٢٠١٨ ـەوە سەرۆکایەتیی کوبا دەکات. رۆژی هەینی، جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپیی رایگەیاند کە ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە دەستبەجێ سیاسەتەکەی لە بەرامبەر کوبا بگۆڕێت. ساکی گوتی \"پاڵپشتیکردنی دیموکراستی و مافەکانی مرۆڤ چەقی هەوڵەکانمان دەبێت. \"", "summary": "رائول کاسترۆ، دوای ٨ ساڵ لە سەرۆکایەتیکردنی پارتی کۆمۆنیسیتیی کوبا لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا وازی لەو پۆستە هێنا. بەوەش دوای ٦٠ ساڵ، بۆ یەکەم جارە پۆستەکە دەکەوێتە دەستی کەسێکی دەرەوەی خێزانی کاسترۆییەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/170420217", "category": "world", "summary_length": 199, "article_length": 1876, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 867}, {"article": "بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای ئەوەی گرووپە شۆڕشگێڕییەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ چەکیان دژی حکومەت هەڵگرت، بەتەنیا لە دارفوور ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە کوژراون، سەرکردەکانی پێشووی حکومەتی سوودانیش بە ئەنجامدانی جینۆساید تۆمەتبار دەکرێن. سەرکردەکانی رێکخراوی شۆڕشگێڕیی بەرەی پێشەوە کە بە SRF ناسراون و وەک چەتری کۆکەرەوەی گرووپە شۆڕشگێڕییەکانی هەرێمی دارفووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دادەنرێت، دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە دەستیان بەرزکردەوە و ئاهەنگیان گێڕا. رێککەوتنەکەی سوودان لەگەڵ پێنج لە گرووپە شۆڕشگێڕەکانە کە بە پێی رێککەوتنەکە هێزەکانی ئەو گرووپە شۆڕشگێڕانە هەڵدەوەشێندرێنەوە و تێکەڵ بە سوپای نیشتمانیی دەکرێن. عەبدوڵڵا حەمدۆک، سەرۆکوەزیرانی سوودان لەبارەی رێککەوتنەکە رایگەیاند، \"ئەمڕۆ بەڕاستی رۆژێکی مێژووییە\" داوایشی لەو گرووپانە کرد کە هێشتا نەچوونەتە نێو رێککەوتنەکەوە، پەیوەندییان پێوەبکەن، چونکە دەیەوێت \"ئاشتی و ئارامی\" لە سوودان بنیاتبنێت. گوتیشی \"چاوەڕوانیان دەکەین\". رێککەوتنی حکومەتی سوودان و ئەو گرووپە شۆڕشگێڕانە ئاسایش، خاوەنداریێتیی زەوی، دادوەری، هاوبەشیی دەسەڵات و گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ نێو ماڵ و حاڵیان دەگرێتەوە. لە کاردانەوەی رێککەوتنەکە، هەریەکە لە بەریتانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نەرویجیش پێشوازییان لە رێککەوتنەکە کرد و بە هەنگاوی یەکەمیان دانا بۆ گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ سوودان.", "summary": "ئەمڕۆ دووشەممە سەرکردە سوودانییەکان و فەرماندەی پێنج لە گرووپە شۆڕشگێڕەکانی دارفوور رێککەوتنێکی \"مێژووییان\" واژۆ کرد کە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دادەنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ١٧ ساڵەی نێوانیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/3108202010", "category": "world", "summary_length": 191, "article_length": 1236, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 574}, {"article": "ئەم کۆچبەرانە ئاڵۆزیان خستووەتە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسپانیا و مەغریب. حکومەتی ئیسپانیا هێزێکی گەورەی بۆ رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران بڵاوەپێکردووە، حکومەتی مەدرید لە ماوەیەکی کورتدا ٢٧٠٠ کۆچبەری دیپۆرتی مەغریب کردووەتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە نێوان ئیسپانیا و مەغریب ئاڵۆزی تێکەوت دوای ئەوەی هەزاران کۆچبەری مەغریبی و وڵاتانی دیکەی ئەفریقیا دەرفەتیان لە هەڵگرتنی بەشێک لە رێوشوێنە ئەمنییەکان لەنێوان هەردوو وڵات قۆستەوە، بە هەزاران کۆچبەر هەوڵیان دا لەرێگەی ئیسپانیاوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی ئەوروپا بکەونەڕێ. حکومەتی ئیسپانیا رایگەیاندووە، لەنێو ئەو ٦٠٠٠ هەزار کۆچبەرەی گەیشتوونەتە نێو خاکی ئیسپانیا، ١٥٠٠ یان مێرمنداڵن. شاری سبتەی سەر بە ئیسپانیا لە ١٩٩٥ ەوە مافی خۆبەڕێوەبردنی وەرگرتووە، ژمارەی دانیشتووانەکەی ٨٥ هەزار کەسە، ئیسپانیا سنووری خۆی لەگەڵ مەغریب پەرژین کردووە، بەرزیی پەرژینەکەش ١٠ مەتر دەبێت، بەڵام ئەمە رێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ نێو شارە دابڕاوەکەی ئیسپانیا نەکردووە.", "summary": "ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی ئەفریقیا بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوتوون، لەماوەی ٢٤ کاژێردا زیاتر لە ٦٠٠٠ کۆچبەری ئەفریقی گەیشتوونەتە سبتە کە شارێکی ئیسپانییە و دەکەوێتە ناوچەی کەناراوی باکووری مەغریب، لەوێشەوە دەرفەت دەقۆزنەوە و دەپەڕنەوە ئەوروپا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/180520213", "category": "world", "summary_length": 239, "article_length": 882, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 419}, {"article": "لەسەر پاکەتێک جگەرە دەستگیرکرا چیرۆکی کوژرانی جۆرج فلۆیدی تەمەن ٤٦ ساڵ بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی یەکێک لە کارمەندەکانی دووکانێک بە ناوی \"کەپ فوودس\" بۆ پۆلیس لە شاری مینیاپۆلس دەستی پێکرد کاتێک ئەو کارمەندە پەیوەندیی بە پۆلیسەوە دەکات و دەڵێت، \"کەسێک لێرەیە ٢٠ دۆلارییەکی ساختەی پێیە و بۆ کڕینی پاکەتێک جگەرە بەکاری هێناوە\". لەدوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە پۆلیس هەر زوو دەگاتە شوێنی رووداوەکە و جۆرج فلۆید دەستگیر دەکات. پۆلیسەکە بۆ ماوەی هەشت خولەک و ٤٦ چرکە قاچی لەسەر ملی فلۆید لانەبردووە رووداوی دەستگیرکردنەکە کاژێر ٨: ٠٨ خوولەک رێک لەبەردەم دووکانەکەدا بووە. کارمەندی دووکانەکە بە پۆلیسی گوتووە، \"پارەکەی ساختەبووە، داوام لێکردووە پاکەتە جگەرەکەم بۆ بگەڕێنێتەوە، بەڵام فلۆید ئەوەی رەتکردووەتەوە و لە مارکێتەکە چووەتە دەرەوە. هەروەها رووخساری وادیار بوو کە خواردبێتییەوە و کۆنترۆڵی لەدەستی خۆیدا نەبێت\". لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوو پۆلیس دەگەنە شوێنی رووداوەکە. جۆرج فلۆید لەگەڵ دوو کەسی دیکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە کە لە نزیک دووکانەکە راگیرابوو. کاتێک پۆلیسەکان دەگەن، یەکێک لە پۆلیسەکان بە ناوی \"تۆماس لەین\" دەمانچەکەی دەردەهێنێت و داوا لە فلۆید دەکات دەستەکانی بەرزبکاتەوە، بەڵام تا ئێستا رووننەکراوەتەوە بۆچی ئەو پۆلیسە هەر لە یەکەم هەنگاویدا دەمانچەکەی بەکارهێناوە. دواتر پۆلیسەکە فلۆیدی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی هێناوەتە خوارەوە و بە زۆر دەستەکانی کەلەپچە کردووە. پاشان \"دێرک چاوڤین\" کە ئەفسەرێکی پۆلیسە، دەگاتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵدەدەن جۆرج فلۆید ببەنە نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیس. ئەویش بەرگری دەکات، بۆیە چاوڤینی پۆلیس فلۆید دەخاتە سەر زەوی و قاچی چەپی دەخاتە سەر ملی. هەرچەندە فلۆید دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، بەڵام ئەفسەرەکە بۆ ماوەی هەشت خولەک و ٤٦ چرکە قاچی لانابات، تاوەکو فلۆید دەبوورێتەوە، بەپەلە دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ گیان لەدەستدەدات. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکەی لەدەستدابوو فلۆید بێکار بووە. شەوێک پێش رووداوەکە لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسە لەگەڵ یەکێک لە هاورێکانی بە ناوی کریستۆفەر دەکات و کریستۆفەر پێی راگەیاندووە بەدوای کاردا بگەڕێت و پەیوەندی بە ئاژانسی دۆزینەوەی کارەوە بکات. فلۆید بەر لە شاری مینیاپۆلس لە شاری هیوستن لە ولایەتی تێکساز ژیاوە و وەک پاسەوانی یانە شەوانەییەکان کاری کردووە، بەڵام وەک ملیۆنان ئەمریکیی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکەی لەدەستدابوو.", "summary": "جۆرج فلۆید پیاوێکی رەشپێشتی ئەمریکییە، رۆژی دووشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لەبەردەم دووکانێک لە شاری مینیاپۆلس لە ویلایەتی مینیسۆتا لە ئەمریکا بە دەستی پۆلیسێکی سپیپێست گیانی لەدەستدا. ئەو رووداوە ناڕەزایی و تووڕەیی زۆری لە ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێنا و ئێستا لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/020620201", "category": "world", "summary_length": 303, "article_length": 2108, "summary_token_count": 141, "article_token_count": 966}, {"article": "ئەڵمانیا تاوەکو ئێستا ٢٤٢ هەزار تووشبووی تۆمارکردووە و لەو ژمارەیەش ٩ هەزار و ٣٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە مانگی تەمووزی رابردووشەوە، بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە مانای شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دێت بۆیە پێویستە رێکاری نوێ بگیرێتە بەر. حکومەتی ئەڵمانیا لە چەند رۆژی رابردوودا دەستیکرد بە دانانی رێکاری نوێ و پۆشینی دەمامکیش لە ئەڵمانیا کرایە ناچاری. بەڵام خەڵکی بەرلین بە درووشمی دەمامکەکانتان فڕێبدەن هاتنە سەر شەقام و دژایەتی بڕیارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا دەکەن. لە خۆپێشاندانەکاندا کە زیاتر لە ١٨ هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە، داوا دەکەن بە دانانی رێکاری نوێ ئازادییەکانیان لێ زەوت نەکەن. ئەڵمانییەکان لە بەرلین بەبێ پۆشینی ماسک هاتوونەتە دەرەوە و دەڵێن: ئازادیمان لە هەموو شت لا گرنگترە. حکومەتی ئەڵمانیا لە ١٦ هەرێمەکەی ئەو وڵاتە دەمامکی کردووەتە ناچاری و هەرکەسێکیش دەمامک بەکارنەهێنێت بە بڕی ٥٠ یۆرۆ سزا دەدرێت.", "summary": "دەیان هەزار کەس لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد دژی رێکارە تەندروستییە نوێیەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/290820205", "category": "world", "summary_length": 144, "article_length": 864, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 386}, {"article": "هەرچەندە لە سیستەمی پەرلەمانیدا، کە بە گشتی پەسندکردنی پۆستە حکومییەکان پێویستیان بە ٥٠ +١ی دەنگی پەرلەمانتارانە، بەڵام سیستەمی پەرلەمانی سوێد جیاوازە و تێیدا بەربژێران پێویستیان بەوەیە ٥٠ +١ی ئەندامانی پەرلەمان واتە زۆرینە لە دژیان دەنگ نەدەن، نەک لە بەرژەوەندییان دەنگ بدەن. پەرلەمانی سوێد کە بە \"ریکسداگ\" ناسراوە لە ٣٤٩ کورسی پەرلەمانی پێکهاتووە و سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکرات، کە پارتەکەی ماگدالینا ئاندێرشۆنی تەمەن ٥٤ ساڵە، خاوەن ١٠٠ کورسیی پەرلەمانە و لە دەنگدانی ئەمڕۆدا ١١٧ پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیان پێدا، لە بەرامبەردا ١٧٤ دەنگی نەخێر، واتە یەک دەنگ کەمتر لە ٥٠+١ی پێویست بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیران؛ ٥٧ پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا. لە ٤ - ١١ - ٢٠٢١ ئاندێرشۆن بە سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی فەرمانڕەوا لە شوێنی ستیفان لۆڤین هەڵبژێردرا، کە لە ساڵی ٢٠١٢ وە تاوەکو ٢٠٢١ سەرۆکی ئەو پارتە بوو. لۆڤین لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ تاوەکو تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دا سەرۆکوەزیرانی سوێد بووە، ئەو مافی هەبوو تاوەکو ئەیلولی ٢٠٢٢ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا دەستی لە کارکێشایەوە و وەک سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر لە پۆستەکەی مابووەوە تاوەکو هەڵبژاردنی ئەمڕۆی ئاندێرشۆن. ئاندێرشۆن، وەزیری دارایی نێو حکومەتەکەی لۆڤین بوو و هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەیلوولی ٢٠٢٢. سەرکەوتنی ئاندێرشۆن لە دەنگدانەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بە رێککەوتنی ئەو بوو لەگەڵ پارتی چەپی سوێد لەسەر \"زیادکردنی مووچەی خانەنشینان\" لە بەرامبەر بەدەستهێنانی دەنگی پەرلەمانتارەکانی ئەو پارتە، بەر لەوەش ئاندێرشۆن رەزامەندی هەردوو پارتی \"سەوز\" و پارتە میانڕەوەکانی نێو پەرلەمانی بەدەستهێنابوو. بە بوونی ماگدالێنا ئاندێرشۆن بە سەرۆکوەزیران، سوێدیش دەچێتە ریزی وڵاتانی دیکەی ئەسکەندەناڤیا کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن، لەوانەش، نەرویج، دانیمارک، فنلەند و ئاسلەند.", "summary": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ - ١١ - ٢٠٢١ ماگدالینا ئاندێرشۆن لەلایەن پەرلەمانی سوێد بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی هەڵبژێردرا. بەمەش دەبێتە یەکەمین ژن لە مێژووی سیاسیی سوێد، ئەو پۆستە باڵایە وەربگرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/241120215", "category": "world", "summary_length": 185, "article_length": 1677, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 795}, {"article": "پێشتر لە نێو پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەوە تاوانبارکرابوو کە بەرگریی لە حکومەتی کوبا دەکات کە بەشێک لە ئەوروپییەکان بە \"دیکتاتۆر\" ناوی دەبەن. لەو بارەیەوە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رەخنە لە تۆمەتەکانی نەریتخوازەکانی نێو پەرلەمانی یەکێتییەکە دەگرێت و دەڵێت: \"ئەو تۆمەتانە شتێکی هێندە پڕوپووچن کە تەنانەت شیاوی وەڵامدانەوەش نین. \" جۆزێپ بۆرێل باس لەوە دەکات کە یەکێتیی ئەوروپا هەمیشە دژی گەمارۆی ئەمریکا بووە لەسەر کوبا. هەروەها دەشڵێت: \"من ئەم شتە دەڵێم مانای ئەوە نییە من لایەنگرێکی ترسناکی کاسترۆ بم. ئەمە هەڵوێستی فەرمیی یەکێتیی ئەوروپایە کە هەموو ساڵێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرگریی لێدەکات. \" جۆزێپ بۆرێل لەگەڵ دروستکردنی پەیوەندیی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و کوبا دایە و پێیوایە، نەبوونی ئەو پەیوەندییە بۆ هیچ لایەک باش نابێت.", "summary": "بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتییەکەیان دژی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر کوبا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/090620211", "category": "world", "summary_length": 99, "article_length": 820, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 381}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٣١ - ١ - ٢٠٢٢ کرملن رایگەیاند کە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر بازرگانی، وزە و \"کێشەکانی ئەمدواییەی ئاسایشی ئەوروپا دەکەن، \" ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ گرژییەکانی نێوان رووسیا و رۆژئاوا لەسەر پرسی ئۆکراینا. ئۆربان رایگەیاندووە داوای هاوردەی زیاتری گازی رووسیا بۆ هەنگاریا دەکات، لەکاتێکدا بەشێکی وڵاتانی رۆژئاوا، رووسیا بە خوڵقاندنی قەیرانی وزە لە وڵاتانی ئەوروپادا تۆمەتبار دەکەن. پێشتر، پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی هەنگاریا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە ئۆربان کرد بۆ ئەوەی سەردانەکەی بۆ رووسیا هەڵبوەشێنێتەوە و رایانگەیاند: \"ئەمە پێچەوانەی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانمانە\". ئۆپۆزیسیۆن هۆشداریشی دایە سەرۆکوەزیران بەوەی بەم سەردانە هانی زیاتری پووتین دەدات بۆ ئەوەی گرژییەکان قووڵتر بکاتەوە.", "summary": "بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی رووسیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا کۆببێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە پرسی ئۆکراینادا، هەنگاریا هەڵوێستێکی نەمتری لە ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا نواندووە، هەرچەندە لە هەردووکیانیشدا ئەندامە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010220224", "category": "world", "summary_length": 204, "article_length": 782, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 359}, {"article": "رۆژی ٣ - ٣ - ٢٠٢٢ ئەلینا رۆمانۆوسکی چووە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و وەڵامی پرسیاری سیناتۆرەکانی دایەوە. لە وەڵامی پرسیاری سێناتۆر تیم کەین، سیناتۆری دیموکرات لە ڤێرجینیا کە لەبارەی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا پرسیاری لێکرد ئەلینا رایگەیاند، \"بەم دواییانە بڕیارێک هەبوو لەسەر بەشکردنی نەوتەکەیان. من ئەوە دەڵێم کە ئەگەر بەربژێرییەکەم قبووڵکرا، یەک لەو شتانەی کاری لەسەر دەکەم ئەوە دەبێت کە بتوانین نێوەندگیریی بکەین و نوێنەرایەتیی بەرژەوەندیی هەردوولا بکەین، ئەگەر داوایان لێکردین. \" پرسیاری سیناتۆرەکە بەمشێوەیە بوو \"دەمەوێت پرسیارێکت لەسەر عێراقی ئێستا لێبکەم؛ زۆر جار کە سەردانم کردووە، دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و حکومەتی ناوەندی بەرز و نزم بووە و کێشەلەسەر بووە و هەندێ جار هێمن بووە؛ تێگەیشتنی ئێستای تۆ بۆ دیالۆگی نێوان هەولێر لە هەرێمی کوردیی عێراق و حکومەتی ناوەندی چییە؟ \" ئەلینا رۆمانۆوسکی لە وەڵامدا گوتی، \"سوپاس بۆ ئەو پرسیارە سیناتۆر. هاوڕام لەگەڵتدا کە زۆر جار جیاوازیی بۆچوون هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی عێراق. پێم وایە زۆربەی ئەو جیاوازییانە دەکەوێتە سەر کێشەکان. بەم دواییانە بڕیارێک هەبوو لەسەر بەشکردنی نەوتەکەیان. من ئەوە دەڵێم کە ئەگەر بەربژێرییەکەم قبووڵکرا، یەک لەو شتانەی کاری لەسەر دەکەم ئەوە دەبێت کە بتوانین نێوەندگیریی بکەین و نوێنەرایەتیی بەرژەوەندیی هەردوولا بکەین، ئەگەر داوایان لێکردین. ئێمە دەمانەوێت ئەوان هاوبەشی باشی یەکدی بن، دەمانەوێت جیاوازییەکانیان چارەسەر بکەن. دەمانەوێت لەوێ بین بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان ئەو دوو حکومەتە باش بکەین. ئەوە بۆ سەقامگیری و گەشەی عێراق پێویستە. \" رۆمانۆوسکی باسی بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقی کرد لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان. دەشڵێت، \"هەرێمی کوردستانی عێراق وەکو نموونەی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە تەماشا دەکرێت، بەڵام من نیگەرانیم هەیە لەوەی بواری مافی مرۆڤ و بەتایبەت ئازادی رادەربڕین پاشڤەچوونی هەیە. \" ئەو بەربژێرە ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر سەرکەوتووبێت لە بەدەستهێنانی پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق، \"کار لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆیان وەکو نموونە بپارێزن و کار لەسەر چاکسازی سیاسی و ئابووری بکەن، لە هەمانکاتدا لە عێراقێکی فیدراڵدا بمێننەوە. \" هەر لەو دانیشتنەدا سیناتۆر ڤان هۆڵن لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پرسیاری لە رۆمانۆوسکی کرد و گوتی، \"بڕیارێکی تازەی دادگەی باڵای عێراق هەیە لەبارەی یاسای نەوتی کوردستان و بە نادەستوری لەقەڵەمی داوە. پێت وایە کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدایە کە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دوابخرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕیارە بکرێت و جارێ کار لەسەر پێکهێنانی حکومەت بکەن؟ \" ئەلینا رۆمانۆوسکی لە وەڵامدا گوتی، \"تێگەیشتنی من ئەوەیە کە ئێستا گفتوگۆ لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە دەکەن، بەڵام تا ئەو کاتەی کە ئەوە یەکلایی دەکەنەوە، تێگەیشتنی من ئەوەیە کە شتەکان هەر بەو شێوەیە بەڕێوەدەچن کە پێشتر بەڕێوەچوون. بەڵام ئەوە [ئەوەی کە تۆ دەیڵێی] راستە. \" پرسیار و گفتوگۆکە بەمشێوەیە بەردەوام بوو: ڤان هۆڵن: پێم وایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر کارەکانیان؛ وا دەبینی کە کاتی ئەو بڕیارەی دادگەی باڵا [ـی فیدراڵیی عێراق] هەوڵێکە بۆ گوشارخستنە سەر کورد و ئەوانی دیکە لە پێکهێنانی حکومەت؟ رۆمانۆوسکی: پێم وایە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەوەی کە من تێگەیشتبم، بڕیارەکەی لەسەر بنەمای تەکنیکیی کێشەکە بونیادناوە. پێم وایە لەسەر ئەو بنەمایە ئەو بڕیارەیان دا. ڤان هۆڵن: باشە، کەوا بێت وای نابینی کە کاتی بڕیارەکە، دوای ئەو هەموو ساڵە، ئێستا پەیوەندی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتەوە نییە؟ رۆمانۆوسکی: بڕیارەکە وا دەکات بیر لەوە بکەمەوە کە زۆر بڕیار لەو ناوچەیەدا هەن لە ماوەی کارکردنمدا بینیومن و دەکرێت لێکدانەوەی زۆریان بۆ بکرێت، بەڵێ. ڤان هۆڵن: بەڵێ، ئاشکرایە کە دەبێت ئەوەی لە دەستمان بێت بیکەین بۆ ئەوەی پشتیوانیان بین لە پێکهێنانی حکومەت. هەڵسەنگاندنی تۆ بۆ توانای داعش ئێستا چییە لە عێراق؟ لەم کاتەدا بەهۆی بۆشایی پێکهێنانی حکومەتەوە، هەوڵی قۆستنەوەی هەلەکە نادەن؟ رۆمانۆوسکی: هەموو کاتێک زۆر نیگەرانی ئەوەین کە داعش سەرهەڵبداتەوە. راستییەکە ئەوەیە کە ئێمە شێوازی کارکردنمان گۆڕیوە بۆ راوێژ، هاریکاری و بەتواناکردن؛ ئەمە رێگەمان دەدات کە بەردەوام بین لەکارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژە داعشدا. لەبەرئەوە ئەوە وام لێدەکات دڵنیابم لەوەی کاتێک کە خەریکی پێکهێنانی حکومەتن، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بە ورەن لە بەرامبەر داعشدا. ڤان هۆڵن: راستە، پێم وایە یەکێک لە ئاڵنگارییەکان ئەو دابەشبوونەیە کە لەنێوان گرووپە جیاوازەکاندا هەیە. نەوەک تەنیا میلیشیا شیعەکان، کە ئاشکرایە کاریگەرییەکی خراپیان هەیە، بەڵام لەنێوان گرووپەکانی دیکەش. دەبێت دڵنیا ببینەوە لەوەی کە بەخێرایی لە یەکدیان نزیک بکەینەوە. ئەلینا رۆمانۆوسکی باسی لەوەشکرد کە \"ئەگەر بەربژێرییەکەم قبووڵ بکرێت، بەردەوام گوشار دەخەمە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ئابوورییەکەی هەمە جۆر بکات، گەشەی کەرتی تایبەت فراوان بکات، گەندەڵی کەم بکاتەوە، شەفافیەت باشتر بکات و بازاڕی نوێ بهێنێتە ئاراوە بۆ هەناردەی ئەمریکی. بۆ نموونە، بە جیدی کاردەکەم بۆ ئەوەی عێراق بەڵێنی کڕینی برنج و گەنمی ئەمریکی بباتە سەر و کڕینەکەش زیاتر بکات. \"", "summary": "ئەلینا رۆمانۆوسکی، بەربژێری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ باڵیۆزی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەگەر ئەو هەڵببژێردرێت، کاردەکات بۆ نێوەندگیری لەنێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانیان. دەشڵێت، \"دەمانەوێت ئەوان هاوبەشێکی باشی یەکدی بن.. ئەوە بۆ سەقامگیری و گەشەی عێراق پێویستە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0703202210", "category": "world", "summary_length": 276, "article_length": 4695, "summary_token_count": 134, "article_token_count": 2137}, {"article": "ئانالینا بایێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی لە شاری بەرلین، باسی لەو پلانە کرد، کە وڵاتەکەی بۆ ئەفغانستانی ئامادە کردووە. بایێربۆک گوتی بەربەستەکانی بەردەم هاتنی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییانەی لە رابردوودا لە دەزگا و رێکخراوە ئەڵمانییەکاندا کاریان کردووە، لادەبات. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکراکرد، کە ئەڵمانیا پێشوازی لە ١٥ هەزار هاووڵاتیی ئەفغانستان دەکات و ئەو ١٣٥ هاووڵاتییە ئەڵمانییەشی لەبیرنەکردەوە، کە تاوەکو ئێستا لە ئەفغانستانن. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەفغانستان بە گەورەترین کارەساتی مرۆییدا تێدەپەڕێت و رایگەیاند: \"بەشێکی گەورەی ئابووریی ئەفغانستان داڕماوە. زیاتر لە ٢٤ ملیۆن مرۆڤ بۆ مانەوەیان لە ژیاندا پێویستییان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە\".", "summary": "وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی ئامادەکاریی بۆ خێراترکردنی گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییانە دەکات، کە لە رابردوودا لە دەزگا و رێکخراوەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان کاریان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/241220214", "category": "world", "summary_length": 194, "article_length": 727, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 323}, {"article": "پێشتر، دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی ٧٢ کاژێری دا بە چین بۆ ئەوەی کۆنسوڵخانەکەی لە هیوستن دابخات، پاش تۆمەتبارکردنی بە سیخوڕیی بەسەر ئەمریکاوە. مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی چینییەکان داهێنانە فیکرییەکانی ئەمریکا دەدزن. چین تۆمەتەکانی ئەمریکای رەتکردەوە و وانگ وینین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی، هەنگاوەکانی ئەمریکا پشت بە درۆ و دژایەتی راستەوخۆی چین دەبەستن. دواتریش چین دەستبەسەرداگرتنی کونسوڵخانەی ئەمریکای لە شاری چنگدو راگەیاند. ئەو تۆمەتانەی ئەمریکا دەیداتە پاڵ چین بە سیخوڕیکردن و بەکرێگرتەکردنی خەڵک، بۆ دزینی زانیاری لە ئەمریکا، لە دادگاکانی ئەو وڵاتدا دانیشتنی لەبارەوە دەکرێت. جۆن وی کە هاونیشتمانییەکی سەنگاپورییە و کاری بۆ دامەزراوە هەواڵگرییەکانی چین کردووە، بەسەرهاتی خۆی لە کاتی لێکۆڵینەوە لە دادگاکانی ئەمریکادا خستەڕوو. جۆن وی خوێندکاری دکتۆرا بوو لە سەنگاپورە، هەستی بەدڵخۆشی دەکرد کاتێک لە بەیجین لە ساڵی ٢٠١٥ دا، داوای لێکرا قسە بۆ ژمارەیەک خوێندکاری چینی بکات. ئەو نامەی دکتۆراکەی لەسەر سیاسەتەکانی دەرەوەی چین بوو. بەدواداچوونی بۆ ئەو رێگایانە دەکرد کە هێزە گەشەسەندووەکەی چین لە رێگەیەوە هەوڵیدەدا، دەسەڵاتی فراوانتر بەدەست بهێنێت. وی، بە لێکۆڵەرە ئەمریکییەکانی گوتووە، لە دوای قسەکردنی بۆ خوێندکارە چینییەکان، چەند کەسێک لێی نزیکبوونەتەوە، بەبیانووی کارکردن بۆ سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی چینی، ئەوان پێیانڕاگەیاندووە پارەیەکی باشی دەدەنێ لە بەرامبەر ئامادەکردنی \"راپۆرتی سیاسی و زانیاری\". بەڵام دواتر بۆیان ئاشکراکردووە کە ئەوان دەیانەوێت دۆستایەتی لەگەڵدا بکەن. جۆن وی کە دواتر بە دیکسۆن ناوبانگی دەرکردووە، بۆی دەرکەوتووە هاوڕێ نوێیەکانی، پیاوانی هەواڵگریی چینن، بەڵام ئەو پاش ئەو زانیارییە، پەیوەندی لەگەڵدا نەپچڕاندوون. هاوڕێکانی دواتر داوایان لێکردووە زانیارییان بۆ کۆبکاتەوە و چاوبخاتە سەر وڵاتانی باشووری رۆژئاوای ئاسیا، بەڵام دواتر چاودانەسەرەکە، بۆ سەر حکومەتی ئەمریکا گۆڕاوە. یو دیکسۆن بەمشێوەیە کارەکانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی چیندا دەستپێکرد، ئەو تۆڕی پەیوەندییەکانی لینکد ئین LinkedIn و کۆمپانیایەکی راوێژکاریی ساختە و ناسنامە ئەکادیمیاکەی، وەک رووکەشی کارەکانی بۆ خستنەداوی ئەمریکییەکانەوە بەکاردەهێنا. دوای پێنج ساڵ کارکردن و لە نێو تووندی و پشێوییەکی زۆری نێوان ئەمریکا و چیندا، لە پاش ئەوەی کە واشنتن چەندینجار بەیجینی بە سیخوڕیکردن تۆمەتبار کرد. یو دانی بەتاوانەکەیدا نا و دووپاتیکردەوە \"بەکرێگیراوی نایاسایی دەوڵەتێکی بیانی\"یە. یو رۆژی هەینی رابردوو، ئەمەی لەبەردەم دادگایەکی ئەمریکیدا درکاند. پیاوە سەنگاپورییە تەمەن ٣٩ ساڵییەکە، ئێستا رووبەڕووی بەندکردن بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەبێتەوە. دامەزراوەی دەرچووانی کۆلێژی لی کوان بۆ سیاسەتە گشتییەکان لە سەنگاپورە، کە ئەرکی مەشقدانی گەورە کارمەندانی سڤیل و بەرپرسانی حکومی لە ئاسیا لە ئەستۆ دەگرێت، دووچاری شۆکێکی گەورەبوو، پاش ئەوەی هەمووان گوێیان لە هاوکارەکەی پێشووی خۆیان بوو کە دانینا بەوەی کە کاری بۆ چین کردووە. دەرچوویەکی کۆلێژەکە دەڵێت \"یو خوێندکارێکی زۆر چالاکبوو، هەمیشە وەک کەسێکی زۆر زیرەک دەمبینی\". ئەو زیاتر دەڵێت زۆرجار باسی نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکرد، دەیگێڕایەوە کە ماڵباتەکەی بەدەست هەژارییەوە ناڵاندوویەتی. ئەو پێی سەیرە ئێستا یو دانیبەوەداناوە کە سیخوڕ بووە. مامۆستای سەرپەرشتیاری دکتۆراکەی یو، ناوی هوانگ جینگە، ئەو ئەکادیمییەکی چینی - ئەمریکی بووە، ساڵی ٢٠١٧ بەتۆمەتی \"سیخوڕیکردن بۆ دەوڵەتێکی بیانی\" کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، لە سەنگاپورە دەرکرا. جینگ ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە، پاش دەرکردنی لە سەنگاپورە، ماوەیەک لە ئەمریکا کاریکرد و ئێستا لە بەیجین دەژی. بەپێی دۆکۆمێنتەکانی بەردەم دادگا ئەمریکییەکە، یو لە چەندین بۆنەی جیاوازدا، لە چەندین شوێنی جیاواز، چاوی بە چینییەکان کەوتووە. لە یەکێک لەو دیدارانەدا، یو بەتایبەت داوای لێکراوە هەندێک زانیاری بەردەست بخات، لەبارەی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، زیرەکیی دەستکرد و ئەو جەنگە بازرگانییەی لە نێوان چین و ئەمریکادا هەیە. بیلاهاری کاوسیکان کە پێشتر سکرتێری هەمیشەیی وەزارەتی دەرەوەی سەنگاپورە بووە، دەڵێت \"هیچ گومانم لەوەدا نییە کە دیکسۆن دەیزانی کار بۆ دەزگای سیخوڕیی چین دەکات\"، ئەو دەڵێت \"دیکسۆن کەسێکی هێندە نەزان نەبوو، بەبێ ئامانج زانیاری بداتە هیچ کەسێک\". یو پەیوەندی گرنگی لە رێگەی لینکد ئینەوە ئەنجامداوە، کە تۆڕێکی تایبەت بە پیشەیە و زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەکاریدەهێنن. بەڵگەنامەکانی دادگا ئەمریکییەکە بە \"ماڵپەرێکی نیتۆرکی پیشەیی\" ناوی بردووە. ئەوەی کە سیخوڕە چینییەکە سوودی لێوەرگرتووە لە لینکد ئین، ئەو زانیارییانەیە کە بەرپرسانی پێشوو، فەرمانبەر و کارمەندانی سوپا و خانەنشینان لەوێدا بڵاویان کردووەتەوە، لەبارەی مێژووی کارکردن و پسپۆریەتییەکانیان، لە پێناو بەدەستهێنانی کاری نوێدا لە کەرتی تایبەت. ئەوەی لە لینکد ئیندا بڵاودەکرێتەوە، زێڕێکی بەلاشە بۆ دەزگا سیخوڕییە بیانییەکان. ساڵی ٢٠١٨ سەرۆکی سەنتەری دژە سیخوڕیی ئەمریکی، هۆشداریدا لە \"هەڵسوکەوتی دژبەرانە\"ی بەیجین دژ بەو ماڵپەرە کە موڵکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە. لینکد ئین یەکێکە لەو چەند پێگە ئەلیکترۆنییە کەمانەیە کە لە چیندا قەدەخە نەکراوە، لە کاتێکدا زۆرینەی پێگە ئەلیکترۆنی و سۆشیالمیدیاییە جیهانییە بەناوبانگەکان قەدەخەکراون، لەوانەش فەیسبووک. پێشتر کیڤن مالۆر، ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا CIA، بە بەندکردن بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ زیندانیکرا، دوای ئەوەی دەرکەوت لە لینکد ئینەوە زانیاری نهێنی بە بەکرێگیراوێکی چینی داوە. ساڵی ٢٠١٧، هەواڵگریی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، بەکرێگیراوە چینییەکان، تۆڕی لینکد ئینیان بەکارهێناوە بۆ بەئامانجکردنی ١٠ هەزار هاونیشتمانیی ئەڵمانی. لینکد ئین ئەوکات کۆمێنتی لەسەر زانیاری دەزگا ئەڵمانییەکە نەدا، بەڵام گوتی رێگرتن لە چالاکییە گومانلێکراوەکانی سەر تۆڕەکە، پێویستی بە چەندین رێوشوێن هەیە. زانیارییەکان بەناوی \"کۆمپانیایەکی راوێژکاری\" وەرگیرابوون، بەناوی کۆمپانیایەکی گەورەی راستەقینەوە، کە تێیدا داواکرابوو راپۆرتی زانیاری لەسەر پاشخانی پیشەیی کەسەکان بنووسرێت و دواتر بۆ بەکرێگیراوە چینییەکان نێردرابوون. لە نێو کەسە بەئامانجکراوەکانی سیخوڕە چینییەکاندا، کەسێک هەیە کە کاری لە پرۆگرامی گەشەپێدانی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکادا کردووە، ئەو گوتبووی کێشەی دارایی هەیە. کەسێکی دیکەش بەئامانجکراوە کە ئەفسەری سوپای ئەمریکا بووە و لەلایەن پێنتاگۆنەوە کاری تایبەتی پێکراوە. بەکرێگیراوە چینییەکان ٢٠٠٠ دۆلاریان بەو کەسە بەخشیوە، لەپێناو ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی کاریگەریی پاشەکشەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لەسەر چین. یو کە ساڵی رابردوو ماوەیەک لە واشنتن ماوەتەوە، لە رێگەی هاوپەیمانێکی نەبینراوەوە کە سیستمێکی لۆگاریتمیی لینکد ئینە، هاوکاریکراوە. ئەو هەر کاتێک لێکۆڵینەوەی لە زانیارییەکانی کەسێک کردبێت لە ناو تۆڕی لینکد ئین، دەستبەجێ ئەو هاوپەیمانە نەبینراوە، پێشنیازی چەندین ناوی دیکەی هاوپیشەی بۆ کردووە تا بەدواداچوون بۆ زانیارییەکانیان بکات. یو دەڵێت ئەوەی کارمان پێدەکرد، سیستمێکە \"راوەستان نازانێت\". ولیام نگوین، خوێندکاری ئەمریکی هاوکۆلێژی یو، کە پێشتر لە خۆپێشاندانێکدا لە ٢٠١٨ لە ڤێتنام دەستگیرکرا و دواتر لەو وڵاتە دەرکرا، لە پۆستێکی فەیسبووکدا دەڵێت کاتێک بابەتی دەستگیرکردنەکەم دەنگدانەوەی گەورەی لە جیهاندا بەدوای خۆیدا هێنا، یو چەند جارێک پەیوەندی پێوەکردم. ساڵی ٢٠١٨، یو رێکلامێکی درۆی بڵاوکردەوە بۆ بەکارخستنی خەڵک لە کۆمپانیا راوێژکارییەکەی، ئەو لەبەردەم دادگادا ئاشکرایکردووە کە ٤٠٠ سیڤی بەدەستگەیشتووە کە ٩٠ % یان هی کەسانی کارکردووی ناو حکومەتی ئەمریکا و سوپای ئەو وڵاتەبوون، کە رێگەپێدانی ئاسایشییان هەبووە، ئەو ئاشکرایکردووە ئەو زانیارییانەی داوەتە بەکرێگیراوە چینییەکان. ماتیۆ برازیل نووسەری کتێبی \"سیخوڕیی شیوعیەتی چینی\" دەڵێ بەکارهێنانی لینکد ئین بۆ کاری سیخوڕی، کارێکی قێزەونە، بەڵام پێشبینینەکراو نییە. ئەو زیاتر دەڵێت \"پێموایە زۆر دەزگای هەواڵگری لە جیهاندا وەک سەرچاوەی زانیاری بەکاریدەهێنن، چونکە لە بەرژەوەندی هەموو بەکارهێنەرانی لینکد ئینە، وردەکاری پرۆفایلی پیشەیی خۆیان بەتەواوی بخەنە بەردەستی جیهان، ئەوە شێوازێکی نوێی کارکردنی بواری سیخوڕییە\". روونیدەکاتەوە کە راسپاردنی کەسەکان بەئامادەکردنی راپۆرتی راوێژکاری رێگەیەکی \"راوکەرانە\"ی سەرچاوە گرنگەکانی زانیارییە، ئەو کەسانە دواتر رازیدەکرێن بە بەخشینی زانیاری هەستیار: \"بەڕاستی ئەوە شێوازێکی نوێی سیخوڕییە\". جۆن دیمەرز، یاریدەدەری داواکاری گشتیی ئەمریکا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی دەڵێت ئەو بابەتە نموونەیەکە لەسەر سوودوەرگرتنی چین لە \"کرانەوەی کۆمەڵگەی ئەمریکی\" و بەکارهێنانی کەسانی نا چینی بۆ بەئامانجکردنی ئەو ئەمریکییانەی هەرگیز نەچوونەتە دەرەوەی ئەمریکا. یو دانی بەوەداناوە کە کاریکردووە بۆ ئەوەی زانیاری، لە کەسە خانەنشین و بێکارەکانی ئێستا کە پێشتر پۆست و پلەی باڵایان لە حکومەت و سوپای ئەمریکادا هەبووە، کۆبکاتەوە و ئەوەشی بەرامبەر بە پارە بەناوی راوێژکارییەوە کردووە. سەنگاپورە کە کۆمەڵگەیەکی فرە کولتووری ئاسیاوییە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٥، ٨ ملیۆن کەسە، کە زۆرینەیان چینین، بە پەیوەندی باش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ناسراوە، کە بنکە ئاسمانی و دەریاییەکانی بەکاردەهێنێت، بەڵام هەمیشەش پابەندە بە پاراستنی پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ چیندا. بیلاهاری کاوسیکان کە پێشتر سکرتێری هەمیشەیی وەزارەتی دەرەوەی سەنگاپورە بووە، دەڵێت پێموانییە بابەتی سیخوڕیکردن - کە یەکەمجارە ئاشکراببێت هاونیشتمانییەکی سەنگاپوری تێوەگلاوە - ناوبانگی وڵاتەکەم لای حکومەتی ئەمریکا بزڕینێت، بەڵام من ترسی ئەوەم هەیە هاونیشتمانییە سەنگاپورییەکان، لەمەودوا لە ئەمریکادا گومانی زۆر لە بوون و کاریان بکرێت. وەزارەتی دەرەوەی سەنگاپورە، دوێنێ یەکشەمە رایگەیاند ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون، هیچ هەڕەشەیەکی راستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتەکە دروستنەکردووە. لە بەرامبەردا دانی کوا راگری کۆلێژی لی کوان بۆ سیاسەتە گشتییەکان لە سەنگاپوورە، ئیمێلیكی بۆ کۆلێژەکەی ناردووە کە رۆژنامەی ستریت تایمز بڵاویکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت \"هیچ زانیارییەک نییە لەسەرئەوەی، هیچ کارمەندێکی ناو کۆلێژەکە یان خوێندکارێک، لە دۆسێی سیخوڕییەکەی یو وەوە گلابێت\". گوتەبێژی کۆلێژەکە بە بی بی سی راگەیاندووە، یو ساڵی ٢٠١٩ پاڵێوراو بووە بۆ خوێندنی دکتۆراکەی، بەڵام زەمالەی خوێندنەکەی نەدراوەتێ. دیکسۆن، بەبڕوای لێکۆڵەرانی ئەمریکی، پێناچێت تەواوی ئەو ئامانجانەی بەدەستهێنابێت کە لەپێناویدا لەلایەن چینەوە بەکارخراوە، چونکە ئەو کاتێک ساڵی رابردوو روویکردە ئەمریکا بۆ ئەوەی ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکا بکاتە سەرچاوەیەکی هەمیشەیی زانیارییەکانی، وەک ئەوەی چینییەکان لێیان داواکردبوو، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکرد، بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکەی. پێشتر جیا لە یو، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەستگیرکردنی توێژەرێکی چینیی سیخوڕیان راگەیاند. بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاشکرایانکرد کە توێژەرەکە ناوی هو جوان تانگە، تەمەنی ٣٧ ساڵە، ئەو یەکێکە لەو چوار کەسەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەلایەن ئەمریکاوە تۆمەتبارکراوە بەوەی، فێڵی کردووە بۆ وەرگرتنی ڤیزا و درۆی کردووە لەبارەی کارکردنی لە سوپای چیندا. جوان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستگیرکرا، پاش ئەوەی حکومەتی ئەمریکا، کونسوڵخانەی چینی لە سان فرانسیسکۆ تۆمەتبارکرد بە شاردنەوەی، دوای ئاشکرابوونی تۆمەتەکانی سەری. تائێستا شێوازی دەستگیرکردنی جوان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن لێکۆڵەرانی ئێف بی ئای، بەدواداچوونیان بۆ وێنەکانی کردووە و بۆیان دەرکەوتووە بە بەرگی سەربازییەوە لە بۆنەکاندا دەرکەوتووە و کارمەندی سوپای چینە. جوان بەناوی توێژەرەوە داخڵی ئەمریکا بووە و لە زانکۆی کالیفۆرنیا داڤیس، وەک توێژەری سەردانکەر لە بارەی چارەسەرکردنی لووەکان بە لێزەر کاریکردووە. زانکۆکە ئاشکرایکردووە جوان لە حوزەیرانی رابردوودا کارەکەی بەجێهێشتووە. ململانێی نێوان چین و ئەمریکا، رووداوێکی نوێ نییە، لە کاتێکدا ئەمریکا خۆی بەگەورەترین هێزی سەر رووی زەوی دادەنێت، چین هەوڵی کەمکردنەوە لەو گەورەییە دەدات و لە رووی ئابووری و سەربازی و سیاسییەوە تەنگ بە ئەمریکا هەڵدەچنێت. چین وەک هێزێکی نەرمی گەورە، لەسەر ئاستی هەموو جیهاندا هەوڵی رکابەریکردن و کۆتاییهێنان بەباڵادەستی ئەمریکا دەدات. ئەمڕۆژانە کە ئەمریکا کەمتر لە ١٠٠ رۆژی لەبەردەمدا ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە کۆتایی ئەمساڵدا، گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان چین و ئەمریکا زیاتر بەرەو سەر دەچێت. ئەم شەپۆلی هەڵچوونە نوێیە، سەرەتاکەی بۆ سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی بەجیهاندا دەگەڕێتەوە، کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چەندینجار تاقیگە ڤایرۆسییەکەی شاری ووهانی چینی، بەسەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ناوبرد. لە بەرامبەردا لە مانگی ئاداری رابردوودا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی، لەوانەیە سوپای ئەمریکا کۆڤید ١٩ی هێنابێتە شاری ووهانەوە. ئەمریکا و چین لە ٢٠١٨ ەوە شەڕێکی رانەگەیێندراو لەسەر تێچووە گومرگییەکانی نێوانیان دەکەن. ترەمپ پێشتر چینی بە کردەوەی نایەکسانی ئابووری و دزینی بیرۆکەی ئەمریکییەکان تۆمەتبارکرد. بەڵام چینییەکان پێیانوایە ئەمریکا دەیەوێت، ئەوان وەک هێزێکی ئابووری نوێ لە جیهاندا، لە پەلوپۆ بخات. ئەمریکا پێشتر سزای بەسەر چەندین سیاسی و بەرپرسی چیندا سەپاندووە، کە تۆمەتباریکردوون بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ دەرهەق بە کەمینەی ئیگۆری موسڵمانی شینگیانگ نشین. چین رووبەڕووی تۆمەتبارکردن بە دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ و چەوساندنەوەی ئاینی و پاکسازی وەچەیی (بێبەشکردن لە توانای نەوە خستنەوە) دەبێتەوە کە بەسەر ئیگۆر و کەمینەکانی دیکەدا پەیڕەوی دەکات. بەڵام چین هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە. ئەمریکا بەدەستخستنە ناو کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات. ئەمریکا لە چەندین بۆنە و بەچەندین شێوازی جیاواز، کۆمپانیای هواویی چینی بە سیخوڕیکردن و دزینی زانیارییەکان تۆمەتبارکردووە. کۆمپانیای هواویی چین، کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانە و ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە، ئێستا خاوەنی ١٨٠ هەزار کارمەندە. لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی دیکەوە، بە کەرەستەیەکی سیخوڕیی چین ناودەبرێت. سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەڵێن، راپۆرتێک کە سیخوڕێکی پێشووی هەواڵگریی بەریتانیا بەشداری لە ئامادەکردنیدا کردووە، دەریخستووە چین لە رێگەی کۆمپانیای هواوییەوە کار لەسەر کەسانی گرنگ (لە نێویاندا سیاسییەکان)دا دەکات، بۆ دزینی زانیارییە هەمەجۆرەکان لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەش. راپۆرتەکە دەڵێت هەموو دامەزراوەیەکی گەورەی چین لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، گرووپێکی ناوخۆیی هەیە کە لە بەرامبەر پارتی کۆمۆنیستی چینی دەسەڵاتداردا بەرپرسیارە، لە بەرەوپێشبردنی ئەجێندا سیاسییەکانی چین لە جیهاندا. هواویش یەک لەو دامەزراوانەیە. ئەو راپۆرتە دەڵێت پسپۆرە چینییەکان بەناوی کاری تەکنەلۆژییەوە، لە بەریتانیادا کاری سیخوڕی بۆ حکومەتی چین دەکەن. ئاشکرایدەکات: \"بۆ چین، ناکرێ کار لە سیاسەت جیا بکرێتەوە\". راپۆرتەکە روونیدەکاتەوە، پارتی کۆمۆنیستی چین خاوەنی ٩٣ ملیۆن ئەندامە، بەشێک لەو ئەندامانە کراونەتە کارگوزاری رێکخراو و کۆمپانیا بەربڵاوەکانی وڵاتەکە بە جیهاندا، ئەوان کار بۆ کۆکردنەوە و دزینی زانیارییەکان دەکەن، بەتایبەت لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیادا. لە راپۆرتەکەدا روونکراوەتەوە کە بەکرێگرتنی کەسانی بیانی لای چینییەکان، بەچەندین شێوازی جیاواز دەکرێت، لەوانەش بانگهێشتکردن بۆ کۆبوونەوەی کار لە چین، بەبیانووی راوێژکاری یان هاوکاریکردنی کۆمپانیا چینییەکان. هەندێکجار ئەو کەسانە بڕێک پارەی زۆریان پێدەدرێت کە رەتناکرێتەوە و ژیانی کەسەکان دەگۆڕێت. شێوازێکی دیکە کە هەواڵگریی چین پەنای بۆ دەبات، بەکارهێنانی ئافرەتە لە پرۆسەکانی بەکرێگرتندا، ئەویش کاتێک لە نێو چیندا بەرپرسە بانگهێشتکراوەکان بەڕێکەوت چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خانمێکی جواندا بۆ دروست دەبێت و لەوێوە پەیوەندی و سێکس و بەکارهێنان و خستنە داوەوە دەستپێدەکات. بزنسمانێکی بەریتانی لە راپۆرتەکەدا رایگەیاندووە کە چین، دەوڵەتێکی زۆر لێهاتووە لە پێشکەشکردنی شێوازی خەڵەتێنەر لەسەر خاکی خۆی. ئەو کە ماوەیەکی بەرچاو لەو وڵاتەدا کاریکردووە، دەڵێ ئەو کارانە لەلایەن وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی چینەوە سەرپەرشتیدەکرێن. راپۆرتەکە روونیدەکاتەوە کە سەرچاوەکانی کۆکردنەوەی زانیارییەکان بڵاون، پرۆسەکان لە رێگەی چەندین نووسینگەی جیاوازەوە دەکرێن، هەر نموونەیەک تایبەتە بە ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراو، بۆ نموونە نووسینگەی شەنگهای بەرپرسە لە کێوماڵکردنی زانیارییەکانی ئەمریکا، نووسینگەی بەیجین هەمان کار لەسەر رووسیا و کۆمارەکانی پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت دەکات، نووسینگەی تیانجین کێوماڵی ژاپۆن و کۆریا دەکات. ساڵی ٢٠١٨، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تۆمەتی سیخوڕیکردن و دزینی زانیارییە تەکنەلۆژییەکانی دایە پاڵ کۆمپانیای هواوی. دواتر واشنتن چەندین سزای جیاوازی بەسەر کۆمپانیاکە و بەرپرسەکانیدا سەپاند و گوشاری خستە سەر هاوپەیمانەکانی، کارکردنی ئەو کۆمپانیایە لە وڵاتەکانیاندا سنووردار بکەن. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دا، وەزارەتی دادی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، تۆمەتی فێڵکردن و دزینی نهێنییە بازرگانییەکان و پیلانگێڕی، ئاراستەی کۆمپانیا چینییەکە کرد. وەزارەتە ئەمریکییەکە ١٠ تۆمەتی جیاوازی دایە پاڵ کۆمپانیای ناوبراو و تۆمەتباریکرد بە دزینی زانیارییەکانی کۆمپانیای تی مۆبایل. کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ، دەسەڵاتدارانی کەنەدا، لەسەر داوای لێکۆڵەرە ئەمریکییەکان، مینگ وانژۆ، بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای هواویان دەستگیرکرد، بەڵام دواتر ئازادیان کرد. وانژۆ لەلایەن ئەمریکییەکانەوە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا. ناوبراو و هواوی، تۆمەتەکانی ئەمریکا رەتدەکەنەوە. مینگ وانژو، کچی دامەزرێنەری کۆمپانیای هواویە کە ئێستا ١٥ لەسەدی بازاڕی مۆبایلی جیهانی بەدەستەوەیە. ناوی ئەو لە لیستی تۆمەتەکانی ئەمریکادا بەفێڵکردن و پێشێلکردنی سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران هاتووە. بنەمای تۆمەتبارکردنی هواوی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ رین چینگ ڤی، خاوەنی کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە، کە پێشتر ئەفسەری سوپای چین بووە. ئەمریکا دەڵێ باکگراوندە سەربازییەکەی دامەزرێنەری هواوی، هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکات. ئەمریکا دەڵێت کۆنترۆڵکردنی تۆڕەکانی پەیوەندی لەلایەن هواوییەوە، توانای ئەو بۆ سیخوڕیکردن و کۆنتڕۆڵکردنی پەیوەندییەکان زیاد دەکات. ئەمریکییەکان وەک بەڵگە، پشت بە یاسای زانیارییە نیشتمانییەکانی چین دەبەستن، کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا دەرچووە و تێیدا دەڵێ پێویستە دامەزراوە و کۆمپانیا چینییەکانی بواری پەیوەندی، هاوکاریی و پشتگیری بدەنە دەزگا هەواڵگرییە نیشتمانییەکانی وڵات. ئەو گوشارانەی ئەمریکا وایکرد لە ماوەی رابردوودا هەریەکە لە ئەمریکا، ئوسترالیا، نیوزیلەندا و بەریتانیاش، کارکردنی کۆمپانیا ناوخۆییەکانیان لە کارکردن لەگەڵ هواویدا بێبەش بکەن. پێدەچێ لەگەڵ زیاتر نزیکبوونەوەی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، نزیکبوونەوەی زیاتریش لە لێدانی بەرژەوەندییەکان لە نێوان ئەمریکا و چیندا بەڕێوەبچێت. داخستنی کونسوڵخانەکان پێشهات و رووداوێکی نوێیە، کە لەوانەیە رادەی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات بباتە ئاستێکی بەرزترەوە. ساڵانی رابردووش ناکۆکی و تۆمەتبارکردنەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوامبون، بەڵام نەگەیشتە ئەو ئاستەی ئێستا لە خراپی، بۆیە کردار و پەرچەکرداری نێوان هەردوو زلهێزەکە لانیکەم تا دەرکەوتنی چارەنووسی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا درێژە دەکێشێت.", "summary": "تادێت جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و چین، گەرمتر دەبێت. رووداوەکانی سیخوڕیی نێوان هەردوو وڵات زیاتر پەردەیان لەسەر هەڵدەماڵدرێت. رۆژ لە دوای رۆژیش گرژییەکانی نێوان هەردوو زلهێزە ئەتۆمییەکە، بەرەو سەر دەچێت. لە دوا رووداوی پەیوەست بەو تۆمەتبارکردنانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاراستەی چینی دەکات، داخستنی کونسوڵخانەی چین بوو لە شاری هیوستنی ئەمریکا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280720207", "category": "world", "summary_length": 352, "article_length": 16743, "summary_token_count": 156, "article_token_count": 7308}, {"article": "بەگوێرەی دۆکیۆمێنتێک کە رۆژی دووشەممە ٥ی نیسان لە ماڵپەڕی حکومەتی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، ئەو یاسایە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ڤلادیمیر پووتین و مافی پێدەدات تاوەکو ساڵی ٢٠٣٦ لە پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیدا بمێنێتەوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. ڤلادیمیر پووتین چوار جار وەکو سەرۆکی رووسیا هەڵبژێردراوە، ئەویش لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٤، ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٨، ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٨ و ٢٠١٨ ش جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە و تاوەکو ٢٠٢٤ لەو پۆستەیدا دەبێت. هاوکات دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی رووسیا، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ تاوەکو ٢٠١٢ سەرۆکی وڵات بووە کاتێک دەستوور پووتینی ناچار بەوە کرد کە دەست لە سەرۆکایەتیی هەڵگرێت، بەپێی ئەو یاسایەی سەرۆکی رووسیا واژۆی کردووە مافی دەبێت دوو جاری دیکە خۆی بەربژێر بکاتەوە. کۆتایی ساڵی رابردوو سەرۆکی رووسیا، فەرمانی یاسای \"بەخشینی پارێزبەندیی هەتاهەتایی\" بۆ خۆی و سەرۆکەکانی پێشووی رووسیا واژۆکرد. پارێزبەندییەکە ماڵباتی سەرۆکەکانیش دەگرێتەوە و ئەوان لە هەر لێپێچینەوەیەکی یاسایی لەسەر ئەو تاوانانەی کردوویانە دەپارێزێت. ئەو یاسایەش بەشێک لەو دەستکارییە دەستوورییانەی هاوینی ٢٠٢٠ رەزامەندییان لەسەر درا و لە ئەنجوومەنی دۆما دەنگی لەبارەوە درا. بەر لە کارکردن بە یاسا نوێیەکە، سەرۆکەکانی پێشووی وڵات تەنیا لەو تاوانانە پارێزبەندییان لە لێپرسینەوە هەبوو کە لەکاتی سەرۆکایەتیدا کردبوونیان. رەخنەگران رەخنەیان لەو گۆڕانکارییانە گرت کە لە دەستووری رووسیادا کراون و بە رێگەخۆشکەر دەیبینن بۆئەوەی پووتین بەشێوەیەکەی \"تاهەتایی\" ببێتە سەرۆک. پێشتر ڤلادیمیر پووتین رایگەیاندبوو، هێشتا بڕیاری نەداوە لەوەی کە جارێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی خۆی بەربژێر دەکاتەوە یاخود نا، گوتیشی \"هێشتا ٢٠٢٤ دوورە\".", "summary": "ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا یاسایەکی واژۆ کرد کە بەهۆیەوە دەتوانێت بۆ دوو خولی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بەربژێر بکاتەوە، کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی دەهات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050420214", "category": "world", "summary_length": 189, "article_length": 1516, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 701}, {"article": "ڤالێری زوکین، پێشتر بەڕێوەبەری نۆڕینگەیەکی تایبەت بوو لە باکووری کیێڤ؛ ئێستا لێرە لە بەشی فریاکەوتن کاردەکات. ئەو دەڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە پاڵپشتیی سەربازی و سیاسییە. ڤالێری زوکین دەڵێت، \"پاڵپشتیی ئەوان رەتناکەینەوە، یارمەتییەکەیان، واتە یارمەتییە مرۆییەکەیان، بەڵام پێم وایە ئەمە وەکو ئەوە وایە کەسێک پەتێکی لە ملدا بێت و تۆ لێی بپرسیت: ئایا ئاوت دەوێت؟ پێش هەموو شتێک یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی پەتەکە لە ملمان لێبکەینەوە، دواتر ئاومان بدەنێ. \" بە گوێرەی تەندروستیی جیهانی، تاوەکو ئێستا ١٨ جار هێرش کراوەتە سەر ناوەندە تەندروستییەکان لە ئۆکراینا. ڤاسیل ئۆکساکی تەمەن ٤٣ ساڵ، لە تیمی فریاکەوتنی سڤیل کاردەکات و دەچێتە گوندی هۆرێنکا بۆ ئەوەی بریندارەکان لەو شوێنەوە بگوازێتەوە نەخۆشخانەکە. گوندەکە لە باکوورەوە تەنیا شەش کیلۆمەتر لە بەرەی جەنگەوە دوورە. دەیان خانوو بەهۆی تۆپبارانەوە رووخاون. ژمارەیەکی زۆریشیان چۆڵکراون. ڤاسیل ئۆکساکی دەڵێت، \"خێزانێکی گەنج لەگەڵ دوو منداڵ لێرە دەژیان. ژنەکە و منداڵەکان بۆ شوێنێکی دیکە گوێزرانەوە. \" تەنانەت گیانەوەرانیش بێبەش نەبوون لەو کاریگەرییەی جەنگ لەدوای خۆی جێی هێشتووە. ئۆکساک باسی لەوە کرد، \"تۆپبارانێک بەر ئێرە کەوتووە و ساچمەکانی لە هەموو شوێنێک پەرشوبڵاوبوون. مووشەکێک بەر دیوارەکە کەوتووە و ساچمەکانی بەر پەرژین و ئۆتۆمبێل کەوتوون. \" نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ملیارێک و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار دەکات بۆ ئەوەی بەشێ سێ مانگ خواردن و پێداویستیی سەرەتایی دیکە بۆ شەش ملیۆن کەس لە نێوخۆ و دەرەوەی ئۆکراینادا دابین بکات کە بەهۆی جەنگەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.", "summary": "نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە باکووری رۆژئاوای کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، چەند رۆژێکە کراوەتە ناوەندێک بۆ چارەسەرکردنی سەربازانی برینداری وڵات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/110320223", "category": "world", "summary_length": 138, "article_length": 1409, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 645}, {"article": "مارک میڵی، سوپاسالاری ئەمریکا گوتی، \"لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانمان لە هێزە عێراقییەکان و هەسەدە لە سووریا کار دەکەین، بوونی ئەوان وا دەکات بتوانین بەردەوامبین لە وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری و توانای بۆردوومانکردنی داعشمان پێدەدات\". میڵی دەشڵێت، ئەگەر لە پشتیوانیکردنی هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامنەبن، داعش سەرهەڵدەداتەوە و رەوشەکە دەگەڕێتەوە دواوە و داعش دووبارە سەرهەڵدەداتەوە و توانای ئەوەی هەیە ببێتە هەڕەشە لەسەر ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانمان. وەزیری بەرگری ئەمریکا کە لەگەڵ سوپاسالاری ئەمریکا بۆ زیاتر لە کاژێرێک وەڵامی پرسیارەکانی کۆنگرێسی دایەوە، ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجەکەیان لە تێکشکاندنی داعش و پاشماوەکانی وەکو خۆی ماوە. هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزی زەمینی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دابیندەکەن کە هێزێکی زۆر باشن و ئەوانیش بە هێزی ئاسمانی پاڵپشتییان دەکەن.", "summary": "کۆنگرێسی ئەمریکا هەریەکە لە سوپاسالاری ئەمریکا و وەزیری بەرگری رووبەڕووی ئەو پرسیارانە کردەوە کە باس لە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سووریا دەکەن. سوپا سالاری ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر هاوکاری هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق نەکەن ئەوا داعش سەرهەڵدەداتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/121220193", "category": "world", "summary_length": 275, "article_length": 774, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 339}, {"article": "ڤۆندەرلاین دەڵێت: \"با هیچ گومانێک نەبێت، ئەگەر رووسیا دژی ئۆکراینا بجوڵێت، یەکێتیی ئەوروپا سزا دەسەپێنێت کە دەکرێت تێچووەکەی گەورە بێت. \" ئەو هۆشدارییەی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا هات، دوای ئەوەی کە سەرکردەکانی ٢٧ وڵاتە ئەندامەکەی یەکێتییەکە لە برۆکسل کۆبوونەوە. ڤۆندەرلاین باسی لەوە کرد کە وڵاتە ئەوروپییەکان دەیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵ رووسیا باش بێت، بەڵام ئەوە \"تاڕادەیەکی زۆر پشت بە بژارەکانی مۆسکۆ دەبەستێت. \" دووبارە داواشی لە رووسیا کردەوە گرژییەکان کەمبکاتەوە و بە گوتەی خۆی، \"خۆی لە هەر دوژمنکاریێک بە دووربگرێت. \" بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا دەڵێن رووسیا ٧ هەزار سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکراینا جێگیرکردووە و گوماندەکەن لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە ئەو وڵاتە داگیر بکات، بەڵام مۆسکۆ دەنگۆییەکان رەتدەکاتەوە.", "summary": "لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا بە هۆشداریدان بە رووسیا، کۆتاییهات. ئورسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا هۆشداریی بە مۆسکۆ دا، کە رەنگە یەکێتیی ئەوروپا بەهۆی کۆکردنەوەی هێز لە نزیک سنووری ئۆکراینا، سزای قوورس بەسەر رووسیادا بسەپێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/171220211", "category": "world", "summary_length": 240, "article_length": 754, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 350}, {"article": "حکومەتی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٦٦ تووشبووی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمارکراون و ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لە ماوەی رۆژێکدا لە کۆتایی ئایارەوە تۆمارکرابێت. چەنگ سی کیون، سەرۆکوەزیرانی وڵات لە کۆبوونەوەیەکی کابینەکەیدا رایگەیاند، بارودۆخەکە هەستیارە و کاری لەپێشینەی حکومەت بریتییە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە سیئۆل و دەوروبەری. سەرۆکوەزیران گوتی، لە ئەمڕۆ بەدواوە حکومەت رێکاری نوێ دەگرێتەبەر، لەوانەش جەختکردنەوە لە پابەندبوون بە پاراستنی دووری مەودای نێوان هاووڵاتیان، سنوورداکردنی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و بەڕێوەچوونی تەواوی چالاکییە وەرزشییەکان بێ ئامادەبوونی جەماوەر. کۆریای باشوور یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە لە شووبات و ئایاری رابردوودا زۆر بە خێرایی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر لە رێگەی جێبەجێکردنی هەندێک رێکاری وەک پشکنینی زۆرەوە توانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ بکات.", "summary": "تۆمارکردنی زیاتر لە ١٦٠ تووشبووی کۆرۆنا لە کۆریای باشوور وایکرد، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاربدات رێکاری نوێی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە سیئۆل و دەوروبەری بگرێتەبەر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150820207", "category": "world", "summary_length": 178, "article_length": 842, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 365}, {"article": "جان فرانسوا دولفریسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاریی زانستیی حکومەتی فەرەنسا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند \"جووڵەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێواش بووەتەوە\". ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەرەنسا کەمبووەتەوە، بەشێوەیەک رۆژی پێنجشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ تەنیا ٤٤ کەیسی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە هەبوون، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناش رۆژانە بۆ نزیکەی هەزار کەس کەمبووەتەوە. فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەوروپا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تێیدا تۆمارکراوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەرەنسا، تائێستا زیاتر لە ١٥١ هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاریی زانستیی حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، ئێستا لە وڵاتەکەی پەتای کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە؛ ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە ئاسانکاریی زیاتر بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050620204", "category": "world", "summary_length": 206, "article_length": 717, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 332}, {"article": "نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە ئەسینا رایگەیاند، ئەو شێوازەی کە ئێستا وزەی پاک لە دوورگەی تیلۆس لە باشووری رۆهەڵاتی دەریای ئیجە پەرەی پێدەدرێت ستایشی زۆری بەرپرسانی ئەوروپی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەو پێیەش دەبێتە سێیەم دوورگە لە ئەوروپا کە پێشەنگ دەبێت لە هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە و خاوێنڕاگرتنی کەشوهەوا. بەرپرسانی ئەو دوورگەیە دەیانەوێت هەموو پێداویستییەکانی گوندەکە بە کارەبا لە رێگەی وزەی با و وزەی هەتاوەوە دابینبکەن. سپیرۆس ئالیفیرێس، ئەندازیاری میکانیک دەڵێت، \"ئەوە یەکەم وێستگەی تێکەڵاوە کە کارەبا بەرهەمدەهێنێت و کۆگای دەکات. ئەوە تێکەڵاوە چونکە دوو سەرچاوەی جیاوازی کارەبای باو و کارەبای هەتاو کۆدەکاتەوە. \" لە ساڵی ٢٠١٧ وە بەرپرسانی ئەو دوورگە جوانەی یۆنان سەرقاڵی داهێنانن لە هەمەڕەنگکردنی سەرچاوەکانی وزە و کەڵکوەرگرتن لە وزەی پاک. تیلۆس یەکەم دوورگەیە لە دەریای ناوەڕاست کە دەبەسترێتەوە بە وزەی پاک. لەم دوورگەیە ئەو کارەبایە کە لە رێگەی تێکەڵاوەوە لە هەتاو و باوە بەرهەمدێت لە پاتری کۆگادەکرێت و دەگواسترێتەوە بۆ دانیشتوانی گوندەکە. ماریا کاما، سەرۆکی شارەوانیی تیلۆس دەڵێت، \"پرۆژەیەکی گرنگ دروستکراوە. گرنگە تیلۆس ئەم دەستکەوتەی هەبووە و دەتوانێت رێپێشاندەر بێت بۆ چارەسەر، بەتایبەتی بۆ دوورگە بچووکەکانی وڵاتەکەمان. \" لە رێگەی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی پاک، ئەم دوورگەیە شوێن پێی خۆی دیاری دەکات لە نەناردنی هیچ بڕە گازێکی زیانبەخشی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بۆ کەشی زەوی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبادا. هاوکات لە ماوەدرێژیشدا تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ خێزانەکان لەم دوورگەیە کەمدەبێتەوە. واسیلیس ئۆیکۆنۆمۆ، خاوەن باڕێک لە دوورگەکەیە و دەڵێت، \"ئەمە داهاتووە. زۆر چاکە وزەی سەوز لەم دوورگە بچووکەوە دەستیپێکردووە. بۆ ئێمە کە دەمانەوێت سەربەخۆ و ئازاد بین لە نەوت و ئەوەی کە ژینگە پیسدەکات. \" پرۆدۆمۆس تیرکلیس، خاوەن کافێیەکە بە هەمانشێوە ستایشی ئەو بەرەوپێشچوونە دەکات و دەڵێت، \"ئەمە هێشتا سەرەتایە، بەڵام ئێمە خۆشحاڵین کە ئەمەمان بەدیهێناوە. ئێمە هەوڵدەدەین بەرگەی کەمبوونەوە و زیادبوونی کارەبا و نەبوونی کارەبا بگرین، بەڵام ئەگەر چاو لە داهاتوو بکەی، پێموایە شتەکان دەگۆڕدرێن. \" یۆنان بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافی، خاوەن توانای زۆرە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی وزەی پاک. بەرپرسانی یۆنان بەنیازن دوورگەی تیلۆس بکەنە نموونەیەک بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەیان.", "summary": "دوورگەیەکی بچووک لە یۆنان خەڵاتی \"دوورگەی بەرپرسیارێتیی ئەوروپا\"ی پێبەخشرا، بەهۆی هەوڵەکانی بەرپرسان و خەڵکی دوورگەکە لە بواری پەرەپێدانی وزەی پاک و پاراستنی ژینگە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/300620213", "category": "world", "summary_length": 164, "article_length": 2074, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 944}, {"article": "دەستگیرکردنی ئەو دوو برا قاچاخچییە بەشێک بوو لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان پۆلیسی ئیتاڵیا، یۆنان و ئەلبانیا، کە رۆژی چوارشەممە کردیان و لەو سێ وڵاتە، تۆڕێکی ٣٠ کەسیان دەستگیرکرد، کە کۆچبەرانیان بە قاچاخ گواستووەتەوە و دەیان ملیۆن دۆلاریان بە نایاسایی کۆکردووەتەوە. جوزێپێ گویدۆ لێیۆ لە پۆلیسی ئیتاڵیا گوتی: \"فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٢ کەس لە ئیتاڵیا دەرچووە. لەو ٢٢ کەسە، هەندێکیان سەرکردەی تۆڕەکانی نێو ئیتاڵیا بوون کە هەموویان بە دادپەروەری گەیێندران. ١١ کەسمان دەستگیرکردووە. ئەوانەیشی دەستگیرمان نەکردوون ئەو قاچاخچیانەن کە توانیویانە یەکسەر ئیتاڵیا جیبێڵن. \" ژمارەیەکی دیکەی قاچاچیەکان هەر لە رۆژی چوارشەممە لە لایەن پۆلیسی یۆنان و ئەلبانیاوە دەستگیرکران کە پەیوەندییان بە قاچاخچییەکانی ئیتاڵیاوە هەبووە. بەگوێرەی پۆلیس، ئەو تۆڕە قاچاخچییە، بە یەخت و بەلەم، کۆچبەرانیان لە تورکیاوە گواستووەتەوە بۆ ئیتاڵیا و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا و ٦ هەزار تاوەکو ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکییان لە هەر کۆچبەرێک وەرگرتووە. هەر جارێکیش، بێ گوێدانە سەلامەتیی گیانی کۆچبەران، ٣٠ تاوەکو ١٨٠ کەسیان بە یەک بەلەم گواستووەتەوە. پۆلیسی ئیتاڵیا چاوەڕێ دەکات ئەو تۆڕە لانیکەم هەزار و ١٠٠ کەسیان لە تورکیاوە گواستبێتەوە ئیتاڵیا. دوای گەیشتنی کۆچبەران بە شوێنی مەبەستیان، خێزانەکانیان بە حەواڵە پارەیان بۆ قاچاخچییەکان ناردووە. جوزێپێ گویدۆ لێیۆ دەڵێت: \"هیوادارین توانیبێتمان ئەو دیاردەیە بوەستێنین و چەند هەفتە و مانگی داهاتوو بنبڕی بکەین. بەڵام پێویستە ئەوەش لە بەرچاوبگرین کە رەنگە هەندێک کەس ئامادە بن بچنەوە نێو تۆڕەکە و شوێنی ئەو کەسانە پڕبکەنەوە، کە دەستگیرمان کردوون. \" بەرپرسانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەکەن ئەو تۆڕەی دەستگیریان کردووە، نزیکەی ٨٠ ئەندامی هەیە کە بەشێکیان لە تورکیان و دەستیان پێیاننەگەیشتووە، بەڵام دەڵێن دەستیانکرووە بە پەیوەندیکردن بە بەرپرسانی ئەنقەرەوە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی راوەدوونانیان فراوان بکەن و ئەوانیش دەستگیربکەن.", "summary": "شاری فۆاسالتا دیپیاڤ، لە رۆژهەڵاتی باکووری ئیتاڵیا، ژمارەیەک پۆلیس بە بێدەنگی چوونە سەر ماڵێک، دوو برای عێراقیان بە ناوەکانی عەلا و عومەر قاسم، تەمەن ٣٠ ساڵ و ٣٨ ساڵ، قۆڵبەستکرد و گواستنیانەوە بنکەی پۆلیس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/200120221", "category": "world", "summary_length": 205, "article_length": 1753, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 806}, {"article": "ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دۆخی ئیدلب رایگەیاند، حکومەتی سووریا لە هێرشەکانیدا بۆسەر گرووپە تووندڕەوەکان بە تەنیا چەکدارەکان ناکاتە ئامانج، بەڵکو ناوەندە مەدەنییەکان و خەڵکی مەدەنیش دەکاتە ئامانج. سەرۆکی فەرەنسا راشیگەیاند، حکومەتی سووریا شکستیخواردووە لەوەی رێز لە یاسا مرۆییەکان بگرێت، ئەمەش ناکرێت قبوڵبکرێت و دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایش بە رێگەی خۆی ئەم کردارانە ئیدانە بکات. ئەمەش لەکاتێکدایە، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، ٣٣ سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژراون، بەڵام حکومەتی تورکیا تاوەکو ئێستا کوژرانی نۆ سەربازی پشتڕاستکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی تورکیا وەڵامی هێرشەکەی سووریا بداتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کوژرانی سەربازانی تورکی لە ئیدلب پاڵپشتیی بۆ تورکیا وەکو هاوپەیمانێکی ناتۆ دەربڕی و رایگەیاند \"داوادەکەین دەستبەجێ رژێمی ئەسەد، رووسیا و هێزەکانی سەر بە ئێران کۆتایی بەم هێرشە قێزەونە بهێنن\". هاوکات ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ \"زۆر نیگەرانە\" لەبارەی پەرەسەندنەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا و کوژرانی سەربازانی تورکی، هەروەها داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکات. بەپێی ئاژانسی فه‌رمیی توركیا، لە ماوەی ١٧ رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای توركیا لە ئیدلب، ھەزار و ٧٠٩ سەربازی سوپای سووریا كوژراون و ٥٥ تانک، سێ هێلیکۆپتەر، ١٨ زرێپۆش و ٢٩ تۆپھاوێژی سوپای سووریا تێكشكێنراون. تورکیا و رووسیا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو کۆبوونەوەیان لەبارەی ئیدلبەوە ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامی کۆبوونەوەکان دیارنییە. بەپێی رێککەوتنی لەگەڵ رووسیا، تورکیا ١٢ ناوچەی چاودێری لە ئیدلب هەیە، بەڵام بەشێکی ئەو ناوچانە بەر هێرشی هێزەکانی سووریا کەوتوون کە دەیەوێت کۆتا ناوچەی دەستبەسەردابگرێتەوە. بەیانیی رۆژی پێنجشەممە ٢٧ - ٢ - ٢٠٢٠ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری شارۆچكه‌ی سه‌راقیبیان کۆنترۆڵکردەوە كه پێگه‌یه‌كی ستراتیژیی لە ئیدلب هه‌یه.", "summary": "سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، حکومەتی سووریا بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانی هێرش دەکاتە سەر ناوەندە مەدەنییەکان، رێز لە یاسا مرۆییەکان ناگرێت و قەیرانێکی گەورەی مرۆیی دروستکردووە کە ناکرێت قبوڵبکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280220201", "category": "world", "summary_length": 191, "article_length": 1695, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 783}, {"article": "ئامانجی ئەو ژنانە پاراستنی ئەو مافانەیە کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی دوورکەوتنەوەی تاڵیبان لە دەسەڵات بەدەستیان هێنابوو. هودا خامۆش، شاعیر و چالاکڤان دەڵێت \"کە دەستمانکرد بە بڵاوکردنەوەی درووشم و بەرنامەکانمان لە رێگەی ڤیدیۆوە، چەندین ئافرەت پەیوەندییان پێوەکردین. ئێمەش چەندین رێگەمان بۆ ناونوسکردنیان گرتەبەر تاوەکو نەکەونە قاڵبی گێرەشێوێن و ئاژاوەگێڕان. بۆ نموونە کە رۆژی دواتر بەنیازین گردبوونەوەیەک رێکبخەین، کچان ئاگاداردەکەینەوە. ئەوە دەکەن کە پێمان راسپاردوون، ئەوا دەزانین کە کار بۆ ئێمە دەکەن ئینجا دەیانخەینە نێو گرووپەکەمان. \" لەوەتەی لە مانگی ئابی ٢٠٢١ تاڵیبان هاتووەتە سەر دەسەڵات، چەندین کار و چالاکی ئەم کچ و ژنە چالاکڤانانە خۆپیشاندانیان لێکەوتووەتەوە. چالاکڤانەکان بەلایانەوە باشترە ژیانیان بخەنە مەترسی لەوەی سەرکوتکردن ببێتە گرێیەک و لە دڵیاندا بمێنێتەوە. بەڵام خۆپیشاندانی ئەم ژنانە بێ قوربانیدان نەبووە، چەکدارانی تاڵیبان لە چەندین خۆپیشاندان گازی فرمێسکڕێژی بەرامبەر ژنان بەکارهێناوە، تیمە هەواڵگرییەکانیشیان بگرە تاوەکو ئێستاش هەر شەوەو هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ژنە خۆپیشاندەرێک و دەستگیریان دەکەن. ماوەیەک پێش ئێستا کۆمەڵە چەکدارێکی تاڵیبان بە نیوەی شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژنە چالاکڤانێک بەناوی پاریانی و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە. هیسەر بار، چالاکڤانێکی ئەفغانستانی دەڵێت \"رەتکردنەوەکانی تاڵیبان زۆر جێگەی متمانە نین، چونکە ئەمانە زۆرجار دەربارەی زۆر شت شتی ناڕاستیان گوتووە. زۆر جێگەی نیگەرانییە کە لەکاتێکدا ئەوان ئەم تۆمەتانە رەتدەکەنەوە، ئاماژەیەکیان بەوە نەداوە بەدواداچوونێکی واتاداربکەن کە ئەم ژنانە لە کوێن. ئەگەر ئەمانە خۆیان کە حکومەتیان بەدەستەوەیە ئەو ژنانەیان نەگرتبن، ئەوا زۆر جێگەی نیگەرانیی دەبێت کە ژنەکان لەلایەن ئەو چەکدارانەوە رفێندراون کە دەگوترێت ئەمانە ئەندامی هەواڵگری تاڵیبانن و لەدرەنگانی شەودا کارەکەیان ئەنجامداوە. \" مانگی رابردوو کاتێک شاندێکی تاڵیبان بۆ کۆبوونەوەیەکی سێ رۆژە چووە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، لەلایەن چەندین ژنە چالاکڤان سەرکۆنە و بەردباران کران، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ نیگەرانن کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەک تەنیا وەکو پێویست بەدەم داواکاریی ژنانی ئەفغانستانەوە نەڕۆیشتوون، بەڵکو زۆر تووڕەن کە بەگەرمی پێشوازیی لە شاندی تاڵیبان دەکرێت. زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە ئەوان دژی ژنان ناوەستنەوە، بەڵام رێگەش نادەن ژنان بەناوی بەدەستهێنانی مافەکانیان پشێوی بنێنەوەو دەست بۆ بنەماکانی ئایینی ئیسلام ببەن.", "summary": "لە ناوەڕاستی کابوولی پایتەختی ئەفغانستان و لەنێو ماڵێکدا، کۆمەڵە ژنێک بە نهێنی کۆبوونەتەوە و پلان بۆ خۆپیشاندانی داهاتوویان لە دژی تاڵیبان دادەڕێژن. گرووپەکە تۆڕێکن، هەموو کارەکانیان بەنهێنی بەڕێوەدەچێت، سەرەتا ژمارەیان بە پەنجەی دەست دەژمێردرا، ئێستا هێندە زۆرن ناژمێردرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/090220223", "category": "world", "summary_length": 274, "article_length": 2193, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 988}, {"article": "کۆمپانیاکە ئاشکرایکرد، وێنەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن، سوپای رووسیا تاوەکو ئێوارەی رۆژی هەینی، ١١ - ٣ - ٢٠٢٢، لە کیێڤی پایتەخت زیاتر نزیکبوونەتەوە و دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکان و باڵەخانە گشتییەکان و لە ئەنجامی ئەوەشدا زیانێكی گەورە بەر ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای کیێڤدا کەوتووە. هەرچەندە سوپای رووسیا نەیتوانیوە لەو ناوچانەی نزیک لە کیێڤ کە هەفتەی رابردوو کۆنترۆڵی کردبوون زۆر بچێتە پێشەوە، بەڵام بە گشتی سوپای رووسیا لەبەری باکووری رۆژئاواوە کەمتر لە ٥ کیلۆمەتر لە کیێڤەوە دوورە و پێکدادانی راستەوخۆی لەگەڵ سوپای ئۆکراینادا لە ناوچەی ئیرپن - دا هەیە. وەزارەتی بەرگریی رووسیا کۆنترۆڵکردنی ناوچەی بوچای رایگەیاندووە، بوچا دەکەوێتە باکووری ئیرپن و یەکێكە لە شوێنە ستراتیژییە گرنگەکانی دەوروبەری کیێڤ. لە بەرەی رۆژهەڵاتی کیێڤ - یشدا کە ناوچەکانی ئەو بەری رووباری دینیپەر دەگرێتەوە بەدیاریکراوی ناوچەی برۆڤاری، سوپای رووسیا نزیک بووەتەوە لەو ناوچانە ئێستا بە کەمتر لە ١٠ کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی کیێڤەوە دوورە و سەرچاوە میدیاییەکان باس لە پێکدادانی تووندی نێوان هەردوو سوپای رووسیا و ئۆکراینا دەکەن. هاوکات، فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا تێکشاندنی \"خاڵێکی چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردن\"ی تایبەت بە سوپای رووسیای لە نزیک کیێڤ، راگەیاند. شاری خارکیڤ، لە باکووری رۆژهەڵاتی ئۆکرایناش، هێشتا لەژێر گەمارۆی سوپای رووسیایە و ئۆلیێ سێنیهیبۆڤ، سەرۆکی ئیدارەی سیڤیلی شارەکە رایگەیاندووە هێزەکانی ئۆکراینا کاروانێكی سەربازی رووسیایان تێکشاندووە. لە بەرەی رۆژهەڵاتیش، لە کۆماری دانپێدانەنراوی لۆهانسک کە دەکەوێتە باکووری هەرێمی دۆنباس، هێزە چەکدارەکانیی کۆمارییەکە پێشڕەوییان تۆمارکردووە و بە گوتەی بەرپرسانی سەربازییان زیاتر لە ٧٠ % ی ناوچەکانی هەرێمەکەیان بە هاوکاری سوپای رووسیا، کۆنترۆڵکردووە. لە دیوی باشووری هەرێمەکەش کە \"کۆماری دانپێدانەنراوی دۆنێتسک\"ە، هێزە چەکدارەکانیان بە هاوکاری سوپای رووسیا توانیویانە بەرەو ناوچەکانی رۆژئاوا پێشڕەوی بکەن و گەیشتوونەتە شارۆچکەی ڤێلیکا نۆڤۆسیلکا. بە ئاراستەی باشووری و رۆژئاواشدا سوپای رووسیا و هێزە چەکدارەکانی کۆماری دانپێدانەنراوی دۆنێتسک، گەیشتوونەتە لێواری شارۆچکەی تالاکیڤکا بە دووری کەمتر لە ٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری ماریۆپۆلی ستراتیژی. لە بەرەی باشووردا سوپای رووسیا تاوەکو ئێستا توانیویەتی، شارەکانی خیرسۆن، مێلیتۆپل و بێردییانسک لەسەر دەریای ئازۆڤدا کۆنترۆڵ بکات؛ شاری ماریۆپۆل لەسەر دەریای ئازۆڤ و شاری مایکۆلایڤ لە باکووری خیرسۆن لەژێر گەمارۆی قورسی سوپای رووسیادایە.", "summary": "کۆمپانیای ماکسەر تەکنەلۆژیی ئەمریکی تایبەت بە گرتن و شیکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، چەند وێنەیەکی نوێی سوپای رووسیای بڵاوکردووەتەوە و، دەردەکەوێت یەکە سەربازییەکانی رووسیا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا زیاتر نزیک بوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/120320221", "category": "world", "summary_length": 225, "article_length": 2266, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 1039}, {"article": "ژان پیێر تیبو، لە کانیبێرای پایتەخت رایگەیاند، ئوسترالیا بە مەبەست ئەو کارەی کردووە و رەخنەی تووندی لە وڵاتەکە گرت. دەڵێت، \"رێککەوتنێکی هاوبەشمان لەنێواندا هەبوو، ئاڵوگۆڕیمان بە زانیاریی هەواڵگریی زۆر نهێنی دەکرد، کەچی لە دواوە خەنجەرمان بەرکەوت. \" مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ئوسترالیا رێککەوتنی لەگەڵ فەرەنسا سەبارەت بە کڕینی کەشتیی ژێردەریایی کە بە سووتەمەنی کاردەکەن هەڵوەشاندەوە، لەبری ئەوە رۆیشت رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا واژۆکرد، ١٢ کەشتیی ژێردەریایی لێکڕین کە بە وزەی ئەتۆم کاردەکەن. رێککەوتنە نوێکە بە ئاوکوس ناونراوە، بۆ یەکەمجار ئوسترالیا دەکاتە خاوەنی کەشتیی ژێردەریایی ئەتۆمی. ئەو بەرەوپێشچوونانە ناکۆکی خستە نێوان فەرەنسا و ئوسترالیا، وایکرد فەرەنسا باڵیۆزەکانی خۆی لە ئەمریکا و ئوسترالیا بکشێنێتەوە. تیبوت مانگی رابردوو گەڕایەوە کانیبێرا و ئەمڕۆ چوارشەممەش بۆ یەکەمجار بۆ رای گشتی قسەی دەربارەی ئەو هەنگاوەی ئوسترالیا کرد کە فەرەنسا بە خیانەت و لێدانی خەنجەر لەدواوە ناوی دەبات.", "summary": "باڵیۆزی فەرەنسا دەڵێت، ئوسترالیا فێڵی لێکردوون کاتێک رێککەوتنی کەشتیی ژێردەریایی هەڵوەشاندەوە کە بە قەبارەی ٩٠ ملیار دۆلار لەنێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆی لەسەر کرابوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/031120212", "category": "world", "summary_length": 164, "article_length": 903, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 422}, {"article": "بەرپرسانی سوپای ئەفغانستان رۆژی شەممە رایانگەیاند، ژمارەیەک چەکداری سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشیانکردووەتە سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانیان لە هەرێمی هێلماند و ١٠ سەربازیان کوشتووە. لە هێرشەکەدا بەدەر لە کوژرانی ١٠ سەربازەکە، هاوکات ١٨ سەربازی دیکەش برینداربوونە. چەکدارەکان لە رێگەی تونێلێکەوە دزەیان کردووەتە نێو بنکە سەربازییەکەوە و لەپڕ بەسەر سەربازەکانیاندا داوە. هەفتەی پێشوویش زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، چەکدارەکانیان ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای ئەمریکایان لە پارێزگای کوندوز لە باکووری ئەفغانستان تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێکی ئەمریکی کوژراوە. ئەم هێرشانەی تاڵیبان لەکاتێکدان کە بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کۆتاییهێنان بەو شەڕە کرد کە ٢٠ ساڵە لە ئەفغانستاندا بەردەوامە.", "summary": "لە هێرشێکی بزووتنەوەی تاڵیباندا بۆ سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەفغانستان، ١٠ سەربازی ئەفغانی کوژران و چەند سەربازێکی دیکە برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/281220195", "category": "world", "summary_length": 145, "article_length": 793, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 334}, {"article": "گرژییەکانی کازاخستان رۆژی یەکشەممە ٠٢ - ٠١ - ٢٠٢٢ دەستیانپێکرد، کاتێک نرخی بەنزین لەو وڵاتە بۆ دوو هێندە بەرزبووەوە. هەرچەندە حکومەت رایگەیاند کە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت، بەڵام راگەیێندراوەکە نەیتوانی کۆتایی بە خۆپێشاندانەکان بهێنێت. گاڤیت، دانیشتوویەکی ئالماتییە لە کازاخستان و دەڵێت، \"دەمویست سەیرێکی دەرەوە بکەم، بەڵام ئەوان رێگە بە تێپەڕبوونی خەڵک نادەن. ئەوان تەقە دەکەن. دەبینی. \" رۆژی هەینی ٠٧ - ٠١ - ٢٠٢٢ سەرۆکی کازاخستان رایگەیاند، دەسەڵاتی داوە بە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کە \"بەبێ هۆشداری تەقە بکەن\"، خۆپێشاندەرانیشی بە \"چەتە و تیرۆریست\" ناوبرد و فەرمانی بە سوپا کرد، بێ یەک و دوو ئەو کەسانە بکوژن کە بە گوتەی خۆی بە \"پلانی نێوخۆیی و دەرەکی\" دەیانەوێت \"ئاژاوە بنێنەوە\". قاسم جومارت تۆکایێڤ، رایگەیاند، \"تیرۆریستەکان بەردەوامن لە زیانگەیاندن بە موڵکی تایبەت و گشتیی و بەکارهێنانی چەک دژی خەڵکی سڤیل. فەرمانم بە دەزگاکانی چەسپاندنی یاسا و سوپا داوە کە بێ هۆشداری تەقە بکەن و بیانکوژن. \" سەرۆکەکانی رووسیا و بێلاڕووس کە لە ماوەی رابردوودا لە وڵاتەکانیان خۆپێشاندانی دژی حکومەتەکانیان کپکردەوە، لەسەر داوای سەرۆکی کازاخستان و لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەک کە لە شەش وڵاتی پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت پێکهاتووە، هێزی ئاشتیپارێزیان بۆ یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەکانی کازاخستان نارد. ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس رایگەیاند، \"ئێمە نەچووینەتە کازاخستان بۆ ئەوەی خەڵک بکوژین یان شەڕ بکەین. ئێمە خەڵکێکی ئاشتیخوازین. سەربازەکانیشمان بەهەمانشێوە. ئێمە چووین بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەین، بۆ ئەوەی ئەو شتەی بەسەر ئێمەدا هات، لەوێ روونەدات. \" وڵاتانی رۆژئاوا داوا دەکەن کۆتایی بە تووندوتیژییەکانی کازاخستان بهێندرێت. پێچەوانەی ئەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە راگەیێندراوێکدا ستاییشی سەرۆکی کازاخستانی کرد لە بەرامبەر ئەوەی کە بە گوتەی خۆی، \"کارێکی بەرپرسانەی\" کردووە بۆ گەڕاندنەوەی \"ئارامی\" بۆ وڵاتەکەی. وەزارەتی نێوخۆی کازاخستان دەڵێت، ٢٦ \"چەکداری تاوانکار\" کوژراون کە مەبەست لێی خۆپێشاندەرەکانە، ١٨ سەرباز و پۆلیسیش بە دەستی خۆپێشاندەران کوژراون و زیاتر لە ٧٤٠ ـی دیکەشیان برینداربوون. هەروەها سەرووی سێ هەزار و ٨٠٠ کەسیش دەستگیرکراون. رۆژی هەینی رابردوو سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند ئارامی بۆ زۆربەی ناوچەکان گەڕاوەتەوە.", "summary": "هێشتا ئۆتۆمبێلە سووتاوەکانی تووندوتیژییەکانی دوو رۆژی رابردوو لە سەر شەقامەکانی ئالماتی گەورەترین شاری کازاخستان ماون. خەڵکی شارەکە بە ترسەوە لە ماڵەکانیان دەردەچن. هێزە ئەمنییەکان وەکو هۆشداری، تەقە بەسەر خەڵکدا دەکەن بۆ ئەوەی لێیان نزیک نەبنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/08012022", "category": "world", "summary_length": 247, "article_length": 2051, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 946}, {"article": "وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن رووسیا ژمارەیەکی زۆری سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکراینا کۆکردووەتەوە و نیگەرانن لەوەی داگیری بکات. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند \"ئێستا ئێمە نازانین ئایا سەرۆک پووتین بڕیاری خۆی داوە بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا یان نا. بەڵام ئەوە دەزانین کە خەریکە تواناکانی خۆی جێگیردەکات بۆ ئەوەی ئەگەر بڕیاریدا، لە ماوەیەکی کەمدا بیکات. بۆیە، وێڕای دڵنیانەبوونمان لەبارەی نیازەکان و کاتەکان، پێویستە خۆمان بۆ هەموو بارێکی لە ناکاو ئامادەبکەین و لە هەمانکاتیشدا کار بکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایا رووسیا هەنگاوەکانی پێچەوانە دەکاتەوە یان نا. \" ئۆکراینا بەشێک نییە لە هاوپەیمانیی ناتۆ، بۆیە یان ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەگەری هێرشی رووسیا، ناتوانن بەرگریی سەربازیی لە ئۆکراینا بکەن، بەڵام دەتوانن \"ئامرازەکانی بەرگری لەخۆکردن\"ی بۆ دابینبکەن و لەڕێگەی سەپاندنی سزاشەوە رێگری لە هەر هێرشێکی رووسیا بکەن. یان ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت \"ئێمە ژمارەیەک بژارەی جیاوازمان هەیە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە رووسیا رووبەڕووی ئەنجامی جیدی دەبێتەوە ئەگەر دووبارە هێز لە دژی وڵاتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەریی وەکو ئۆکراینا بەکاربێنێتەوە. لە سزای ئابوورییەوە بگرە تاوەکو دەگاتە سزای دارایی و کۆتوبەندی سیاسی. \" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت \"ئێمە بۆ کریملینمان روونکردەوە کە بەهێزەوە وڵامدەدەینەوە، لە نێویشیاندا لەڕێگەی ژمارەیەک رێوشوێنی ئابووریی بەهێز و کاریگەر کە لە رابردوودا خۆمان لە بەکارهێنانیان بەدوورگرتووە. \" پێشتر ئەمریکا هۆشداریی بە ئەوروپییە هاوپەیمانەکانی دابوو کە رەنگە رووسیا ئۆکراینا داگیربکات. بەڵام ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەو سەربازانەی لە نزیک سنووری ئۆکراینا بوون، پێشتر بۆ مەبەستی راهێنانی سەربازی نێردراونەتە ئەو شوێنە نەک بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا. هەروەها رەخنە لە ناتۆ دەگرێت بەوەی کە مانۆڕە سەربازەکانی لە نزیک سنووری رووسیا زیادکردوون. سەرۆکی رووسیا داواش لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات ئۆکراینای هاوسنووری نەکەن بە ئەندام لە ناتۆ و خۆشیان لە جێگیرکردنی چەکی ستراتیژی لە نێو خاکی ئەو وڵاتە بەدووربگرن. ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێت \"لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئێمە جەخت لە پێکهێنانی رێککەوتنی کۆنکرێتی دەکەینەوە کە بە هەموو شێوەیەک رێگە لە فراوانکردنی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵات و جێگیرکردنی ئەو چەکانە بگرن کە لە نزیک خاکی رووسیاوە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئێمە. \" ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم گوتانەی قەیسەری کریملنی بە \"نوکتەیەکی خراپ\" ناوبردن. بڕیارە ئەمڕۆش لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێکخراوی ئاساییش و هاوئاهەنگیی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا رووسیەکەی کۆبێتەوە و نیگەرانییەکانی ناتۆی پێ بگەیێنێت.", "summary": "وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ لە کۆبوونەوە دوو رۆژیەکەیاندا لە شاری ریگای پایتەختی لاتڤیا هەڕەشەیان لە رووسیا کرد، کە ئەگەر هێرشبکاتە سەر ئۆکراینای هاوپەیمانیان، ئەوا \"باجێکی قورس\" دەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/02122021", "category": "world", "summary_length": 192, "article_length": 2511, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 1147}, {"article": "لە مانگی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک گەشتیاران و شاخەوانان لە نێوخۆی ئەمریکا و کەنەداوە دەچنە پارکی رۆبنسن بۆ ئەوەی بەشداریی لە فیستیڤاڵی سەرکەوتن بەسەر شاخی بەستوودا بکەن. ئیسن بەیکەر، شاخەوانێكە و دەڵێت، \"مامەڵە لەگەڵ سەرما بەشێکی گەورەی سەرکەوتنە بەسەر شاخی سەهۆڵدا، بەڵام بە هەوڵدان و هەڵەکردن دەتوانی فێری تاکتیکی جیاواز بیت بۆ ئەوەی بە گەرمی بمێنیتەوە و دەزانی پێویستە چ جۆرە جلوبەرگێک لەبەر بکەیت. هەرکاتێک ئەنجامتدا، دەزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ سەرمادا بکەیت. \" ئەوانەی بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا دەکەن دەبێت زۆر وریابن و رێنوێنییەکانی سەلامەتی بەباشی جێبەجێ بکەن؛ کڵاوی سەلامەتی لەسەر بکەن، دەستکێش لەدەست بکەن، پێڵاوی تایبەت لەپێبکەن و دوو شیشی خۆگرتن بە سەهۆڵەوە لەدەست بگرن. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە لە پەتی سەلامەتی دڵنیا ببنەوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری خزان، لە بەرزایی نەکەونە خوارەوە.", "summary": "لە کەشوهەوایەکی سارددا، لە ویلایەتی مینێسۆتای ئەمریکا کاتی دەستپێکردنی فیستیڤاڵی سەرکەوتنە بەسەر شاخی بەستوودا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/080120224", "category": "world", "summary_length": 111, "article_length": 791, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 363}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو چرکەیەک منداڵێک ئاوارە دەبێت. پاوڵ دیلۆن، گوتەبێژی ئاژانسی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، \"تاوەکو ئێستا سێ ملیۆن ئۆکراینی وڵاتەکەیان جێهێشتووە\". ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ، بەڕێوەبەری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتێکدا نووسیویەتی، لە ماوەی کەمتر لە سێ هەفتە لە داگیرکاریی رووسیا، \"سێ ملیۆن کەس [لە ئۆکراینا] شوێنەکانیان جێهێشتووە. سێ ملیۆن ژن، منداڵ و خەڵکی پیر و پەککەوتە و لاواز لە خۆشەویستانیان جیابوونەتەوە [و ئاوارە بوون] \". ڤیتۆرینۆ دەشڵێت، \"پێویستمان بە راگرتنی دەستبەجێی دووژمنکارییە\". ئاژانسی ئاوارەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان - UNHCR دەڵێت زیاتر لە نیوەی ئاوارەکانی ئۆکراینا، ١.٨ ملیۆن کەسیان، چوونەتە پۆڵەندا. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە نیوەی ئەو ئۆکراینیانەی ئاوارە بوون، منداڵانن. جەیمس ئیڵدەر، گوتەبێژی یونسێف رایگەیاندووە، \"تێکڕا، لە ٢٠ رۆژی رابردوودا، هەموو رۆژێک زیاتر لە ٧٠ هەزار منداڵی ئۆکراینا ئاوارە بوون\"، ئەوەش بە نزیکەیی دەکاتە ئاوارەبوونی ٥٥ منداڵ لە هەر خولەکێکدا، \"واتە بە نزیکەیی هەموو چرکەیەک منداڵێکی ئۆکراینی [لەو ماوەیەدا] ئاوارە بوون\". بە گوتەی گوتەبێژی یونسێف قەیرانی لەو شێوەیەی ئێستای ئۆکراینا لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە هاوشێوەی نەبووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو منداڵانەی دەگەنە سنوورەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، \"مەترسییەکی زۆریان لەسەرە لە جیابوونەوەیان لە خێزانەکەیان، تووندوتیژی بەرامبەریان، مەرامی سێکسی و ئەوەی بازرگانییان پێوەبکرێت\". ئیڵدەر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو منداڵە ئۆکراینیانەی ئەو بینیونی، \"نەگریاون. ئەوەش رەفتارێکی باش نییە، بەڵکو تووشی شۆک بوون\". دۆخی تەندروستی لە ئۆکراینا بەشێوەیەکە کە بە گوتەی ئیڵدەر، پزیشکان ستیکەر بەکاردەهێنن بۆ دیاریکردنی دۆخی ئەو کەسانەی پێویستیان بە چارەسەرە، \"دانانی ستیکەری رەنگ سەوز لەسەر منداڵێک بەمانای ئەوەیە کە بریندارە، زەرد بەمانای ئەوەیە کە پێویستی بە چاودێرییە، سووریش بەمانای ئەوەیە کە دۆخی منداڵەکە هەستیارە و پێویستی بە چارەسەری دەستبەجێیە؛ ستیکەری رەنگ رەشیش بەو مانایەیە کە منداڵەکە زیندووە، بەڵام چاودێریی ناکرێت، چونکە سەرچاوەی پزیشکیی پێویست نییە بۆ چارەسەرکردنی و منداڵەکەش [ئەوەی ستیکەری رەشی لەسەرە] دەمرێت\". بە گوتەی گوتەبێژی یونسێف قەیرانی لەو شێوەیەی ئێستای ئۆکراینا لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە هاوشێوەی نەبووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو منداڵانەی دەگەنە سنوورەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، \"مەترسییەکی زۆریان لەسەرە لە جیابوونەوەیان لە خێزانەکەیان، تووندوتیژی بەرامبەریان، مەرامی سێکسی و ئەوەی بازرگانییان پێوەبکرێت\". ئیڵدەر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو منداڵە ئۆکراینیانەی ئەو بینیونی، \"نەگریاون. ئەوەش رەفتارێکی باش نییە، بەڵکو تووشی شۆک بوون\". دۆخی تەندروستی لە ئۆکراینا بەشێوەیەکە کە بە گوتەی ئیڵدەر، پزیشکان ستیکەر بەکاردەهێنن بۆ دیاریکردنی دۆخی ئەو کەسانەی پێویستیان بە چارەسەرە، \"دانانی ستیکەری رەنگ سەوز لەسەر منداڵێک بەمانای ئەوەیە کە بریندارە، زەرد بەمانای ئەوەیە کە پێویستی بە چاودێرییە، سووریش بەمانای ئەوەیە کە دۆخی منداڵەکە هەستیارە و پێویستی بە چارەسەری دەستبەجێیە؛ ستیکەری رەنگ رەشیش بەو مانایەیە کە منداڵەکە زیندووە، بەڵام چاودێریی ناکرێت، چونکە سەرچاوەی پزیشکیی پێویست نییە بۆ چارەسەرکردنی و منداڵەکەش [ئەوەی ستیکەری رەشی لەسەرە] دەمرێت\".", "summary": "نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکاریی رووسیا لە ئۆکراینا، زیاتر لە سێ ملیۆن ئۆکراینی ئاوارەی وڵاتان بوون و لەو ژمارەیەش نیوەیان منداڵانن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150320225", "category": "world", "summary_length": 164, "article_length": 3028, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 1396}, {"article": "لۆكاس ئەندریۆكاتیس، ئەندامی كارا لە ئەنجوومەنی ئەتلانتیكی ئەمریكی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند هەندێ لە وڵاتانی لە نموونەی رووسیا هەوڵدەدەن ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ درووستكردنی بێ متمانەیی لەنێو یەكێتی ئەوروپا و دروستكردنی بێ متمانەیی لەنێوان وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، چینیش تاوەكو رادەیەك هەوڵدەدات بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەسەر شانی خۆی لابەرێت و خۆی وەك رزگاركەری جیهان نیشاندەدات. پەتای كۆڤید ١٩ جگە لە كاریگەری تەندروستیی، كاریگەری ئابووری گەورەی دروستكردووە و ململانێی نێودەوڵەتی لێكەوتەوەتەوە بەتایبەت لەنێوان دوو جەمسەر كە هەریەك لە ئەمریكا و رووسیا رێبەرایەتی دەكەن، لەبەرئەوە هەندێك لایەن چین تۆمەتبار دەكەن بە شاردنەوەی زنیارییەكان لەبارەی ڤایرۆسەكە، وەك میوانی بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ) كە لە برۆكسلەوە قسەی دەكرد و گوتی، هۆكاری ئەم ناجێگیری و هەڵبەز و دابەزیەی زانیارییەكان ئەوەیە \"حكومەتی چین وێنە گەورەكەمان نیشان نادات و لەسەرەتاوە زانیارییەكانی شاردەوە\". ئەندریۆكاتیس بەراوردی چین بە یەكێتی سۆڤیەتی جاران دەكات و رووداوی چێرنۆبیڵ وەك پشتیوانی بۆ قسەكانێ دێنێتەوە، بۆیە دەڵێت \" چین كە وڵاتێكی ئۆتۆریتارییە، لە زۆر رووەوە هاوشێوەی یەكێتی سۆڤێتی جارانە، لەكاتی روودانی كارەساتی لەو جۆرە، زانیاری دەشارێتەوە. باشترین نموونەش رووداوە ئەتۆمییەكەی چێرنۆبیڵە لە سەردەمی یەكێتی سۆڤێت، جیهان دوای چەند مانگێك زانییان چی روویداوە\". لەساڵی ١٩٨٦ بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی یەكێك لەكارگە ئەتۆمییەكانی یەكێتی سۆڤێتی پێشوو، لەشاری \"چێرنۆبیڵی ئۆكرانیا\" تەقییەوە و كۆمەڵێك زیانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیكە دووچاری نەخۆشی سەخت و درێژخایەن بوون و، زیانە داراییەكان بە سێ ملیار دۆلاری ئەوكات خەمڵێنرا و زیاتر لە ١٠٠ هەزار كەس ئاوارەبوون. قسەكانی ئەندریۆكاتیس گومان دەخاتە سەر چین بۆیە ئەو پرسیارە ئێستا زۆرترین گەنگەشە هەڵدەگرێت كە ئایا چین قوربانییە یان بەرپرسیارە؟ لەوبارەیەوە میوانەكەی (رووداوی ئەمڕۆ) گوتی \"پێموایە كێشەكە لەگەڵ چین لەوەدایە كە ئەو وڵاتە بەڕاستی ناڵێ بابەتەكە چین و چۆنن، واتە گلەیی لە چین ناكرێت بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵكو لەسەر ئەوە گلەیی لێدەكرێت، زانیارییەكان بەڕاستی و دروستی بڵاوناكاتەوە\". لە ناوەندەكانی بیركردنەوە و توژێنەوەی رووسیا بەردەوام قسە لەوەدەكرێت كە ئەمریكا لە پشت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیە بەتایبەت كە كۆمەڵێك كارگەی ئەمریكی لە ووهان هەن، بەڵام ئەندریۆكاتیس كە بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی بەڵگە و لێكۆڵینەوەی دیجیتاڵییە لەبارەی جەواشەكاری زانیاری نیودەوڵەتی دەڵێت \"ئەو زانیاریانەی رووسەكان تەنیا بۆ چەواشەكارین و پێشتریش بینیمان كە ئەم جۆرە قسانەیان كردوون، بەڵام سەبارەت بەوەی كە ڤایرۆسەكە دەستكرد بێت یان نا، ئەگەر پشت بە قسەی زانایان ببەستین ئەوا ئەو ڤایرۆسە بە جۆرێكە، پێناچێ بە دەستی مرۆڤ دروستكرابێت، واتە ڤایرۆسەكە دیارە، سرووشتییە و لە هیچ تاقیگەیەكی ووهانی چین یان واشنتنی ئەمریكا دروستنەكراوە\". بەگوێرەی زانیارییەكان، شاری ووهان، ٥٠٠ كارگەی گەورەی تێدایە كە لەنێوان ٢٠٠٠ شاری چین لە پلەی ١٣ دێت، بازرگانی و وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل و بازرگانی هۆكارەكانی گواستنەوە لەو شارە رێژەیەكی بەرز هەن. ئەندامەكەی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیكی ئەمریكی لەوبڕوایەدایە رووسیا دەیەوێت دامەزراوەكانی یەكێتی ئەوروپا بێتوانا لە ئاست ئەم قەیرانە پیشانبدات، هەرچەندە بەزووی دەزانێت لەوبارەیەوە بڕیاربدرێت، بەڵام دەڵێت \"بێگومان نەمانی متمانە لەنێو وڵاتانی یەكێتییەكە بەیەكدی و لەئاست خودی یەكێتییەكە زیاتر دەبێت\". لە وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا لەسەرەتاوە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا بڵاوبووەوە و بەخێرایی لەوێ تەشەنەیكرد، تاوەكو ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە ئیتاڵیا لە ریزبەندی سێیەمدایە بۆ ژمارەی تووشبوان لەدوای ئەمریكا و ئیسپانیا. ژمارەی تووشبوان لە ئیتاڵیا زیاترە لە ١٥٣ هەزار كەس و ژمارەی ئەوانەی بەڤایرۆسكە گیانیان لەدەستداوە نزیكەی ٢٠ هەزار كەسە. لەبارەی ئیتاڵیاوە لۆكاس ئەندریۆكاتیس، ئەندامی كارا لە ئەنجوومەنی ئەتلانتیكی ئەمریكی دەڵێت بەهۆی پێگەی گرنگی گەشتیاری ئەو وڵاتەیە كە خەڵكێكی زۆر سەردانی دەكات. سەبارەت بەوەی بۆچی رووسیا و چین زیاتر كار لەسەر ئیتاڵیا دەكەن، لۆكاس گوتی \"چونكە لە ئیتاڵیا ژمارەیەكی زۆر لە گرووپ و پارتی سیاسی هەن، پارتە پۆپیولیستەكان لە ئیتاڵیا زۆرن كە یەكێتی ئەوروپایان بەدڵ نییە و رووسیاش هەوڵدەدات لەڕێگەی پڕوپاگەندە و زانیاری هەڵەوە زۆرترین سوود لەو گرووپە دژە ئەوروپییانە وەربگرێت\". رووسیا دەیەوێت بە ئیتاڵییەكان بڵێت، ئیتاڵیا بەشێك نییە لە یەكێتی ئەوروپا و دەكرێت ئەو وڵاتە هاوڕێی رووسیا بێت. بۆیە پێیوایە \"ئیتاڵیا بووەتە قوربانی ئەم رەوشە و ئەو وڵاتە خراپانەش دەیانەوێت ئەوپەڕی سوودی لێوەرگرن\".", "summary": "ئەندامێكی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیكی ئەمریكی رایدەگەیێنێت هەندێ لایەنی جیاواز لە هەوڵی ئەوەدان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاربێنن و بێمتمانەیی لەنێو یەكێتی ئەورووپا دروستبكەن، هەروەها چین بە بەرپرسیار دەزانێ لەشاردنەوەی زانیاری لەبارەی ڤایرۆسەكە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1204202014", "category": "world", "summary_length": 264, "article_length": 4108, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 1905}, {"article": "ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی بۆ وڵاتانی ئەوروپا نارد و رایگەیاند، ئەوروپییە بەشدارەکانی نێو رێککەوتنی ئەتۆمی پابەندنین بە پارێزگاریکردن لەو رێککەوتنە. ئەو کۆبوونەوەیە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگی وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی دادەنرێت، بەو پێیەی ئێستا ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە سەرجەم سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران بگەرێندرێنەوە کە بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە لەسەری هەڵگیراون، هەروەها دەیەوێت سزای قەدەخەی فرۆشی چەک بە ئێران درێژبکاتەوە، کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەسەر دەچێت، بەڵام وڵاتانی ئەنجوومەنی ئاسایش رەتیانکردەوە گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران درێژبکەنەوە لەسەر داوای ئەمریکا. یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت پارێزگاری لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بکات. ئەو رێککەوتنە کە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٥ واژۆ کرا، ئەوکات ناوی رێککەوتنی گرووپی پێنج کۆ یەک بوو. بەڵام ئیستا بەهۆی دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە، کۆبوونەوەکە ناونراوە کۆبوونەوەی وڵاتانی چوار کۆ یەک. ئەوانیش واتە چوار ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش: فەرەنسا، رووسیا، چین و بەریتانیا، ئەڵمانیاش لە دەرەوەی ئەنجوومەنەکە بەشدارێکی کارای رێککەوتنەکەیە. ئەو کۆبوونەوەیە لەسەر داوای ئێران دەکرێت، لە هەمان کاتیشدا ئەمریکا سەرقاڵی کارکردنە بۆ سەپاندنەوەی ئەو سزایانەی سەر ئێران کە بەهۆی رێککەوتنەکەوە لەسەری هەڵگیراوە. بەڵام ئەمریکا دوو جار لە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا شکستی هێنا. بۆیە پێگەی ئێران بەهێزترە و بەریتانیا و فەرەنسای هاوپەیمانی ئەمریکاش رازی نەبوون دەنگ بە پرۆژەکەی ئەمریکا بدەن. رووسیاش دەڵێت هەموو شتێک بۆ پاراستنی رێککەوتنەکە دەکەن. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی\"ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت ئەم رێککەوتنە گرنگە تێکبشکێنێت، کە بە پلانێکی هاوبەش بەرهەمهێنراوە\". ئێران لە مانگی ئابیشدا رازی بوو ئاژانسی وزەی ئەتۆمی سەردانی پێگە گومانلێکراوەکانی بکات. بۆیە رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت: \"من باوەڕم وایە، ئەمە تێگەیشتنێکی زۆر باشە، زۆر گرنگە بۆ رێککەوتنەکە، کە رێگەمان دەدرێت بەردەوام بین لە پشکنین بەو جۆرەی کە پێویستە\". پشتیوانیی رووسیا و متمانەی ئاژانسەکە وایکردووە ئێران زیاتر هەست بە بەهێزیی خۆی بکات. سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: \"لەگەڵ رێککەوتنەکەدا، ئێستا پەیوەندی نێوان ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆم زۆر لە جاران باشتر بووە، وەک خۆشیان باسیان کردووە، ئێمە کارێکمان کردووە ئاژانسەکە زۆرترین سەردان بکەن و بتوانن سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە دەیانەوێت\". گەمارۆی چەکی سەر ئێران ماوەی ١٣ ساڵە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندراوە، بەڵام لەسەر بنچینەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، ماوەی گەمارۆکان لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆتاییدێت. ئەمریکا لە ئایاری ٢٠١٨ دا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی کشایەوە، ئێستاش دەیەوێت رێگە لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران بگرێت. کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ڤیەننا لەلایەن هێلگا شمد، سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سەید عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەدەچێت. هاوکات نوێنەرانی هەریەکە لە وڵاتانی ماوە لەنێو رێککەوتنەکە، چین، بەریتانیا، ئەڵمانیا، رووسیا و فەرەنسا بەشداردەبن. یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت پارێزگاری لە رێککەوتنەکە بکات جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ناوەڕاستی مانگی تەممووز رایگەیاند، ئەوان پابەندن بە کارکردن لەگەڵ رووسیا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی بۆ پارێزگاریکردن لە رێککەوتنی ئەتۆمی. ئەو هەوڵەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ پارێزگاریکردن لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هەوڵێکی زۆر دەدات کە تووندترین سزا بەسەر ئێران بسەپێنێت تاوەکو لەم رێگەیەشەوە، ئێران ناچار بکات لە رێککەوتنەکە بچێتە دەرەوە و رێککەوتنێکی نوێ واژۆبکەن. هاوکات، ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات، لە گەڕاندنەوەی سزاکان بۆسەر ئێران پشتیوانی بکەن. ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان پڕۆژەبڕیارەکەی ئەمریکای لەبارەی ئێران رەتکردەوە رۆژی ١٤ی ئاب، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی پڕۆژەبڕیارێکی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکی سەر ئێران بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژە بڕیارەکەی رەتکردەوە، ئەوەش نیگەرانیی واشنتنی لێکەوتەوە. لە پرۆسەی دەنگداندا ئەمریکا و کۆماری دۆمنیکەن بە بەڵێ دەنگیان دا، ١١ وڵات دەنگی سپی و چین و رووسیاش لەدژی پڕۆژە بڕیارەکە بە نەخێر دەنگیان داوە. ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا کە سێ وڵاتی بەشدارن لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ تاران بێلایەنییان هەڵبژارد، نە بە بەڵێ، نە بە نەخێر دەنگیان بە پڕۆژە بڕیارەکەی ئەمریکا نەدا. لەدوای کۆبوونەوەکەش، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پاراستنی ئاشتی و ئارامیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، بەڵام ئەو ئەنجوومەنە جارێکی دیکە لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەدا شکستی هێنا. ئەمریکا هەوڵدەدات سەرجەم سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە ئەمریکا دەیەوێت سەرجەم سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران کە بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەری هەڵگیرابوون دووبارە بیانگەڕێنێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ئاب سەردانی بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە نیویۆرک کرد و لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسانی دیکەی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە. پۆمپەیۆ دەیەوێت پرۆسەی دووبارە گەڕاندنەوەی سەرجەم سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆسەر ئێران چالاکبکاتەوە، کە بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمی لەسەری هەڵگیراون. ئەمریکا بەبێ ئەوروپا ناتوانێت سزاکان بۆسەر ئێران بگەڕێنێتەوە ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی نەتەوەیەگرتووەکانەوە بە پشتبەستن بە بڕیاری ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایش تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی سەرجەم سزاکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بگەڕێنێتەوە، بەڵام رەنگە لەو هەنگاوەشیدا سەرکەوتوونەبێت و رووبەرووی ئاستەنگی دیکە ببێتەوە، بەتایبەتیش کە بریارەکە باس لەوە دەکات، گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران پێویستی بەوەیە وڵاتانی دیکەی بەشدار لە رێککەوتنەکە کۆکبن لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکان، ئەمەش واتە رازیبوونی سێ وڵاتە ئەوروپییەکە و چین و رووسیا، کە پێناچێت ئەمەش سەربگرێت، چونکە یەکێتیی ئەوروپا چەندینجار رایگەیاندووە دەیانەوێت پارێزگاری لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکەن. رێککەوتنی ئەتۆمی لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٥ لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆباما لە نێوان ئەمریکا، ئێران، چین، رووسیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا واژۆکرا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ٠٨/٠٥/٢٠١٨ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاند و رێککەوتنەکەی بە \"خراپترین\" رێککەوتن ناوبرد کە لە مێژووی ئەمریکادا واژۆکرابێت. - ئێران دەبێت ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ٩٨ % کەمبکاتەوە و بە چەند قۆناخێک کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە بەڵگەوە نیشانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات. - دەبێت رێگە بە پشکنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاژانسەکە بدات سەردانی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن. - نابێت جگە لە پێگەی نەتەنز هیچ پێگەیەکی دیکە بۆ پیتاندن بەکار بهێنێت، بە مەرجێک ئەو سەنتەرەش لەژێر چاودێری ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بێت. - دەبێت ئێران سەنتەری پیتاندنی یۆرانیۆم بەناوی فۆردۆ، بکاتە سەنتەرێکی تەکنەلۆجی فیزیایی و توێژینەوەی زانستی. - دەبێت ئێران سەنتەری ئاراک بۆ ئاوی قورس بکاتە سەنتەرێکی توێژینەوە و بەهیچ جۆرێک بۆ دروستکردنی چەکی کیمیایی بەکاری نەهێنێت. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەرپەرشتی پابەندبوونی ئێران دەکات، ئەگەر ئێران پابەندییەکانی سەلماند ئەوروپا هەموو سزاکانی تایبەت بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لەسەر ئێران لادەدات. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەمانشێوە دوای پابەندبوونی ئێران دەبێت سزا ئابووری و داراییەکانی سەر ئێران هەڵبگرێت، بەڵام ئەمریکا ئێستا لە رێککەوتنەکە کشاوەتەوە و تەنانەت ئەگەر ئێرانیش پابەند بێت ئەمریکا ئامادە نییە سزاکانی لەسەر ئێران هەڵبگرێت. نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە ئەگەر ئێران پابەند بێت بە خاڵەکانی رێککەوتنەکە، سزاکانی لەسەر ئێران هەڵبگرێت. هەروەها لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، قەدەخەی فرۆشی چەک بە ئێران هەڵدەگیرێت، بەڵام ئەمریکا ئێستا رازی نییە بەو بریارە و هەوڵیشی دا قەدەخەی فرۆشی چەک بە ئێران درێژبکاتەوە، هەرچەندە داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، بریارەکە درێژ بکەنەوە، بەڵام ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنەکە رەتیان کردەوە.", "summary": "جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ڤیەننا بە بەشداری ئاژانسیی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کۆدەبنەوە، بەڵام ئەمریکا بەشداری ناکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010920205", "category": "world", "summary_length": 159, "article_length": 7556, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 3470}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٢٩ - ١١ - ٢٠٢١ فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، \"ئێمە گەشتە نوێیە بیانییەکان لە سەرتاسەری جیهانەوە قەدەخە دەکەین\" و بڕیارەکەش رۆژی سێشەممە ٣٠ - ١١ - ٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە، دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ دا حکومەتی ژاپۆن رێکاری تووندی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا راگەیاند، لەوانەش قەدەخەی گەشتکردن لە زۆربەی وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی. لە مانگی تشرینی دووەمدا حکومەتی وڵاتەکە رایگەیاند، رێگە بە گەشتی بازرگانی و قوتابیانی دەرەوە دەدات سەردانی وڵاتەکە بکەن؛ بەڵام رێگەی بە گەشتیاران و سەردانیکەرانی دیکە نەدا گەشت بۆ وڵاتەکەی بکەن. ئەم بڕیارەی ژاپۆن لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەت رایگەیاندبوو کە هەر گەشتیارێکی رێگەپێدراو لە ٩ وڵاتی ئەفریقاوە سەردانی وڵاتەکەی بکات، دەبێت لە یەکێک لە ناوەندەکانی حکومەت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ خۆی کەرەنتین بکات. ئەو وڵاتانەی بڕیارەکە دەیگرتنەوە بریتیبوون لە ئەفریقای باشوور، نامبیا، لیسۆسۆ، ئیسواتینی، زیمبابوێ، بۆستوانا، زامبیا، مالاوی و مۆزەمبیق. هەر رۆژی دووشەممە، کیشیدا گوتیشی کەرەنتینکردن بەسەر گەشتیارانی ١٤ وڵاتی دیکەشدا دەسەپێنن کە گۆڕاوی نوێ تێیدا تۆمارکراوە، بەڵام ئاماژەی بە ناوی وڵاتەکان نەکرد. لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە ملیۆنێک و ٧٢٧ هەزار و ٦٢ کەس لە ژاپۆن تووشی پەتاکە بوون و ١٨ هەزار و ٣٥٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ٧٦.٥ % ـی هاووڵاتیانیش ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان وەرگرتووە.", "summary": "ژاپۆن رێکاری تووندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەسەپێنێتەوە، بەجۆرێک هەموو گەشتێکی دەرەکی بۆ نێو وڵاتەکەی قەدەخەدەکات. ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/291120211", "category": "world", "summary_length": 174, "article_length": 1310, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 612}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٢٧ - ١٢ - ٢٠٢١ نوێنەرانی زلهێزەکانی جیهان و ئێران لە ڤیەننای نەمسا بۆ زیندووکردنەوەی ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی کە ئیدارەی ترەمپ سڕی کرد، گەڕی هەشتەمی گفتوگۆکانیان دەستپێکرد، یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، گفتوگۆکانی تایبەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران هیچ هەنگاوێک نەچوونەتە پێش، ئیسرائیلیش مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات. ئێنریک مۆرا، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا، سەرۆکی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤیەننایە و دەڵێت، \"هەموو ئەو سزایانەی کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بەسەر ئێران سەپاندوونی لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە، گفتوگۆکردن لەسەر ئەو مژارە هیچ هەنگاوێك نەچووەتە پێش. \" سەبارەت بە پابەندییەکانیش، نوێنەرەکەی یەکێتی ئەوروپا گوتی، \"ئێمە دەبینین کە چۆن ئێران پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات، بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، دەبێت سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن و ئێرانیش پابەندی بڕگەکانی رێککەوتنەکە بێت، ئێمە ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین، لە بەردەممان چەند هەفتەیەک هەیە، نەوەک چەند مانگێک\". بڕیار بەدەستانی ئێران پێشنیازی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیان و وەرگرتنی پارەی فرۆشەکەی بە دراوی بیانی کردووە، وەک مەرجێک بۆ سەرخستنی گفتوگۆکان. سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، \"ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێرانە لە چوارچێوەی پرەنسیپ و ستراتیژیی خۆمان، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئێمە لە ڤییەننا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاڵوگۆڕی دەقەکانمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دەکەین، واتە ئەو دەقانە بەبێ بوونی هیچ هێمایەکی فەرمی لەسەریان و لە رێگەی نێردەی یەکێتیی ئەوروپاوە رەوانەی ئەمریکییەکان دەکرێن\". هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل مانۆڕێكی خۆدەرخستن ئەنجامدەدات، پەیامەکەشی هۆشداریدانە بە ئێران. یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باس لەوە دەکات، \"گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لە ڤیەننا دەستیانپێکردەوە، وەستاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاستەنگی سەرەکی بەردەم ئاسایشی ئیسرائیل و سیاسەتی دەرەوەیەتی، ئیسرائیل رێگە نادات ئێران ببێتە وڵاتێكی خاوەن چەکی ئەتۆمی، بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل پێی باشترە بە هاوبەشی نێودەوڵەتی دژی ئەو بەرنامەیە بجوڵێتەوە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد ئەوا بە تەنیا دەجووڵێتەوە، ئێمە خۆمان بەرگری لە خۆمان دەکەین\". چین داوای فراوانکردنی مەودای لێکتێگەیشتن، ئیدارەدانی جیاوازییەکان و هاندان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێران دەکات، ئەوەش لە کاتێکدایە گەڕی هەشتەمی دانوستاندنەکانی تایبەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران لە ڤیەننا بەڕێوەدەچن. وانگ کیون، نێردەی چین بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە لە ڤیەننا رایگەیاند، لەبارەی پرسی ئەتۆمیی ئێران و پرسی پەیوەندیدار نابێت سیاسەتی دووفاقی پەیڕەو بکرێت بۆ بەدەستخستنی بەرژەوەندیی خۆپەرستانە. گوتیشی، \"بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆکان پێویستە هیچ سزایەکی نوێ لە میانی گفتوگۆکان بەسەر ئێراندا نەسەپێندرێن. \" ئیدارەی بایدن لە ٧ ـی مانگی کانوونی یەکەم و لە میانی گەڕی حەوتەمی دانوستاندنەکانی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران، سزای بەسەر دوو ئاژانسی حکومەتی ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەدا سەپاند. وانگ دەڵێت، گەڕی هەشتەمی گفتوگۆکان لە سەروبەندی سەری ساڵی نوێدا دەرخەری ئەو پێویستییەیە کە پێویستە هەموو لایەنەکان دانوستاندن دەستپێبکەنەوە. ئێران بە مووشەکە بالیستییەکانی هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و هەڕەشەی هێرشکردنە سەری دەکات، ئەگەر بێت و هەڵەیەکی سەربازی دژی ئەنجامبدات، ئەو نزیکییەی نێوان واشنتن و تەلئەبیبیش کە لە سەردەمی ترەمپ و نەتانیاهوودا هەبوون، ئێستا بۆ ساردییەکی سیاسی نێوان بایدن و بینێت گۆڕدراوە و پێدەچێت هێڵەکەی بایدن لەئاست ئێران لەگەڵ ئیسرائیلییەکان هاوتەریب نەبێت.", "summary": "لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، نوێنەرانی هەریەکە لە چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا، بەریتانیا و ئێران حەوت گەڕی دانوستاندنیان لە ڤیەننای نەمسا بەڕێکردووە، ئیسرائیل هەڕەشە دەکات و دەڵێت، هەرگیز رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/281220219", "category": "world", "summary_length": 237, "article_length": 3167, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 1456}, {"article": "کەروێشکی ئیستەر یاخود کەروێشکەکەی جەژنی هەستانەوە، نەریتێکی کولتووریی کۆشکی سپییە، هەر ساڵە و بە رەنگ و شێوەیەک سوپرایز بۆ رۆژنامەڤانان دەکات. ئەو کەروێشکە دەبێتە باس و خواسی میدیا، رۆژنامەڤانان پرسیار دەربارەی کاراکتەرەکە و ئەو گۆڕانکارییانە دەکەن کە بەسەریدا هاتووە. جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، \"ئەمساڵ گۆڕانکارییەکی گەورە لە کەروێشکەکەدا نابینن، تەنیا رەنگی چاوەکانی گۆڕاوە\". کەروێشکەکە بە سڵاو و گاڵتەکردن، جۆش و خرۆشی خستە نێو رۆژنامەڤانان.", "summary": "لە کاتی کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی، کەسێک بە بەرگی کەروێشکەوە خۆی کرد بە ژوورەکەدا و بەبۆنەی جەژنی هەستانەوەی کریستیانەکان کە ئەم یەکشەممەیە لە سەرتاسەری جیهان یادیکرایەوە، هێلکەی بەسەر پەیامنێر و رۆژنامەڤاناندا دابەشکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060420211", "category": "world", "summary_length": 227, "article_length": 461, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 218}, {"article": "بەسام رازی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی میسر، ئەمڕۆ هەینی ٩ - ٧ - ٢٠٢١ لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە: \"سەرۆکایەتیی کۆماری عەرەبی میسر بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو جیهان سادات رادەگەیێنێت، هاوژینی محەممەد ئەنوەر سادات، سەرۆکی کۆچکردوو. خاتوو سادات نموونەی ئافرەتی میسری بوو لە پاڵپشتیکردنی هاوژینەکەی لە سەختترین و هەستیارترین کاتدا تاوەکو سەرکەوتنی مێژوویی بۆ میسر لە جەنگی ئۆکتۆبەری پیرۆزدا بەدەستهێنا و ئەو سەرکەوتنەش خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی نوێی میسردا و شکۆ و سەربەرزی بۆ گەڕاندەوە\". جیهان سادات لە ساڵی ١٩٤٩ ژیانی هاوژینی لەگەڵ محەممەد ئەنوەر سادات پێکهێنا، ئەوەش کاتێک محەممەد ئەنوەر سادات تەنیا ئەفسەرێک بوو لە سوپای میسردا؛ جیهان سادات و ئەنوەر سادات خاوەنی چوار منداڵن و یەکەم هاوژینی سەرۆکی میسر بوو بە خانمی یەکەمی وڵات بانگ بکرێت؛ یەکێک بوو لە بەناوبانگترین هاوژینی سەرۆکەکانی میسر و لە بواری مافەکانی مرۆڤدا چالاک بوو. جیهان سادات لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٣ بوو و باوکی هاووڵاتییەکی میسری بوو، بەڵام دایکی هاووڵاتی بەریتانی بوو؛ جیهان سادات ئەدەبی عەرەبی لە زانکۆی قاهیرە خوێند و لە ساڵی ١٩٧٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا و دواتر ماستەر و دکتۆراشی لە ئەدەب بەدەستهێنا، بۆ ماوەیەکی زۆریش مامۆستای زانکۆ بوو لە زانکۆی قاهیرە و زانکۆی ئەمریکی لە میسر. جیهان سادات هەروەها رۆڵی هەبوو لە دەرکردنی چەندین یاسای وەک یاسای پڕۆژەی رێکخستنی خێزان و پاڵپشتیکردنی رۆڵی سیاسیی ژن و هەموارکردنی یاسای باری شارستانی لە میسر. جیهان سادات دوو کتێبی بڵاوکردووەتەوە؛ یەکەمیان ژیاننامەی خۆیەتی بە ناونیشانی (ئافرەتی میسری) و دووەمیشیان بە ناونیشانی (هیوام بە ئاشتی) یە.", "summary": "جیهان سادات، هاوژینی محەممەد ئەنوەر سادات، سەرۆکی پێشووتری میسر ئەمڕۆ هەینی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە قاهیرە کۆچی دواییکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/090720217", "category": "world", "summary_length": 137, "article_length": 1521, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 679}, {"article": "سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو قسانەی کرد. قسەکانیش رۆژێک لە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر چوار ئێرانی کە بە پلاندانانی رفاندنی رۆژنامەڤانێکی بە رەچەڵەک ئێرانی لە ئەمریکا تۆمەتبارن. خەتیبزادە لە راگەیێندراوێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، پێویستە واشنتن لەوە تێبگات کە هیچ بژاردەیێکی دیکەی نییە جگە لەوەی دەستبەرداری \"خووی گەمارۆخستنەسەر ئێران بێت و.. رێز لە قسەکردن و هەڵسوکەوت دا بەرامبەر ئێران نیشان بدات. \" رۆژی هەینی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەمارۆی بۆ سەر \"چوار کەسی هەواڵگریی ئێرانی راگەیاند کە لە کەمپینێک لە دژی کەسێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران لە دەرەوەی وڵات تێوەگلابوون. \" بەپێی بەڵگەی تاوانی فیدراڵیی ئەمریکا کە لە نێوەڕاستی مانگی تەممووزدا بڵاوکراوەتەوە، ئەو ئەندامانەی هەوڵگریی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ هەوڵیانداوە زۆر لە خزمانی مەسیح عەلی نەجات (رۆژنامەڤانی بە رەچەڵەک ئێرانی؛ لە ئەمریکا دەژیت) لە ئێران بکەن کە مەسیح بنێردرێتە وڵاتێکی سێیەم (دەرەوەی ئەمریکا) بۆ ئەوەی دواتر بگوازرێتەوە بۆ ئێران و دەستبەسەری بکەن. کاتێک ئەو هەوڵەیشیان شکستی هێنا، لەم دوو ساڵەی رابردوو دا ئەوان لێکۆڵەری ئەمریکیان بۆ گرتووە تاوەکو چاودێریی بکەن. خەتیبزادە سزاکانی ئەمریکای بە \"بێبنەما و گاڵتەجار\" ناوبرد و بە \"سیناریۆی هۆڵیوود\" وەسفی کردن. بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ و لە ساڵی ٢٠١٨، ئەمریکا بە پاساوی ئەوەی ئێران پابەند نەبووە بەو رێککەوتنەی لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران و ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، چین و ئەڵمانیا کراوە، تاکلایەنە لە رێککەوتنەکە کشایەوە و سزا ئابوورییەکانیشی بەسەر ئێراندا سەپاندنەوە. بەپێی رێککەوتنەکە، گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵدەگیران، لە بەرامبەریشدا ئێرانیش پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی سنووردار دەکرد.", "summary": "رۆژی شەممە، ئێران داوای لە ئەمریکا کرد کۆتایی بە \"خووی گەمارۆکانی\" لە دژی ئێران بهێنێت، جۆی بایدن، سەرۆکی ئەمریکاشی بەوە تۆمەتبار کرد کە \"هەمان سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ\" لە دژی وڵاتەکە جێبەجێ دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0409202110", "category": "world", "summary_length": 198, "article_length": 1557, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 751}, {"article": "بەپێی بەدواداچوونێک کە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)ـی ئەمریکی بۆ داتاکانی ژمارەی ئەوانەی لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە، کردووە، ژمارەی ئەو خەڵکەی لە ئیتاڵیا بەهۆی نەخۆشی کۆڤید - ١٩ گیانیان لەدەستداوە بە هەزاران لەوە زیاترە کە حکومەت ئاشکرای کردووە. ئەزموونی ئیتاڵیا دەریدەخات قەیرانی کۆرۆنا دەکرێت لە قۆناخێکدا گوشارێکی ئەوەندە زۆر لە سیستەمی چاودێریی تەندروستی دروستبکات کە حکومەت چیدی پێڕانەگات چاودێریی تەندروستی پێشکەش بە هەموو تووشبووان بکات یان تەنانەت ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەی تووشبووان و مردووەکان کۆبکاتەوە. کۆکردنەوەی داتای راستەقینەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کێشەی گەورەی بۆ پێشکەوتووترین سیستەمەکانی تەندروستیی جیهانیش دروستکردووە، بەشێک لەو کێشەیە پەیوەندی بە خێرایی و شاراوەبوونی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکەوە هەیە، لە کاتێکدا زۆربەی سیستەمە تەندروستییەکانی جیهان ئامادەگیی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخێکی هاوشێوەی ئەو دۆخەیان نییە کە کۆرۆنا دروستیکردووە. یوجینیۆ فۆساتی، جێگری سەرۆکی شارەوانی کۆکاگلیۆ بە رۆژنامە ئەمریکییەکە دەڵێت \"مردووەکان زۆر لەوە زیاترن کە حکومەت بە فەرمی رایاندەگەیەنێت. ئەمە تۆمەت نییە، خەڵکێکی زۆر هەن مردوون، بێ ئەوەی هەر پشکنینیان بۆ کرابێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کات و سەرچاوەکان سنووردارن\". ئیتاڵیا یەکەم وڵاتی رۆژئاوایی بوو کە شارەکانی داخست و قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند، ئەم هەنگاوە خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی خاوکردەوە، بەڵام کێشەی ئیتاڵیا ئەوەیە کاتێک قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند، دۆخەکە لە هەرێمی لۆمباردی لەدەست دەرچووبوو، کە مەزندە دەکرێت ٥٨ % ـی تووشبووانی هەموو ئیتاڵیای لەخۆگرتبێت. بێرگامۆ و بریشیا، کە هەردووکیان ناوەندی پارێزگان لە هەرێمەکە، بە دوو ناوەندی سەرەکیی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیا دادەنرێن. بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی گیانلەدەستدان مانگی ئاداری بێرگامۆ دوو هەزار و ٦٠ کەس و هی بریشیا هەزار و ٢٧٨ کەسە، بەڵام وەک بەرپرسانی خۆجێی، پزیشکەکان و فەرمانبەرانی بەشی ناشتن بە (جورناڵ)ـی ئەمریکییان راگەیاندووە ژمارەی راستەقینەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە زیاتر لە دوو هێندەی ئەوەیە کە لە ئامارە فەرمییەکاندا هاتووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، هەتاوەکو رۆژی هەینی ٣ ـی نیسان زیاتر لە ١١٥ هەزار و ٢٤٢ تووشبووی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا تۆمارکراون، تەقینەوەی لەناکاوی دۆخەکە و لێشاوی تووشبووان کارێکی کردووە ستافی تەندروستیی نەخۆشخانەکان چیدی پێڕاناگەن چارەسەری پێویست بە تووشبووەکان بدەن. کۆکاگلیۆ، کە ٧٦ کیلومەتر لە رۆژهەڵاتی میلانەوە دوورە، هەشت هەزار و ٥٠٠ دانیشتووی هەیە، بە درێژایی ساڵی رابردوو ٨٥ کەس لەو شارە گیانیان لەدەستدابوو، لە کاتێکدا ئەمساڵ تەنیا لە مانگی ئادار کەنیسەی شارۆچکەکە ٥٦ جار زەنگی مەرگی لێداوە، لەو ژمارەیەش تەنیا دوانزدەیان وەک تووشبووی کۆرۆنا لای حکومەت تۆمارکراون. پزیشکان و بەرپرسانی تەندروستیی هەرێمی لۆمباردی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە هەندێک ناوچە ژمارەی مردووەکانی مانگی ئادار هێندەی ژمارەی مردووەکانی نیوەی ساڵانی پێشووە. فۆساتی دەڵێت \"ئێمە دەزانین ژمارە راستەقینەکان زیاترن، کاتێک شینیان بۆ دەگێڕین زۆر باش دەزانین بە چی مردوون. ئەمە راستییەکە قبووڵکردنی سەختە\". بەڵام هیچ شوێنێکی ئیتاڵیا هێندەی شاری بێرگامۆ گورزی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرنەکەوتووە. بێرگامۆ ١٢٠ هەزار دانیشتووی هەیە، لە ئاداری ٢٠١٩ تەنیا ١٢٥ کەس لەو شارەدا گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام لە ئاداری ئەمساڵ ئەم ژمارەیە بۆ ٥٥٣ کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش تەنیا ٢٠١ کەسیان وەک گیانلەدەستداوی کۆرۆنا تۆمارکراون. دۆخەکە لەسەر ئاستی پارێزگای بێرگامۆش لەوە باشتر نییە. ئەو پارێزگەیە لە ٢٤٠ شارۆچکە پێکهاتووە و ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار دانیشتووی لێ دەژی. بەپێی داتا فەرمییەکان لە مانگی ئادار دوو هەزار و ٦٠٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام بەپێی بەدواداچوونێکی ئێکۆ دی بێرگامۆ و ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئینتویگ، ژمارەی مردووانی پارێزگاکە چوار هەزار ٥٠٠ کەس لە ئاداری ساڵی رابردوو زیاترە. جیۆرجیۆ گۆری، سەرۆکی شارەوانی بێرگامۆ دەڵێت \"وڵاتانی دی بەختیان هەبوو کە دوو هەفتە دوای ئێمە بەسەر دۆخەکەدا کەوتن و ماوەی پێویست بۆ دروستکردنی بەرگری لە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسەیان لەبەردەست بوو. ئێمە یەکەم وڵاتی ئەوروپی بووین و هیچ ئامادەگییەکمان بۆ ڤایرۆسەکە نەبوو. هەر سەرکردەیەک رەوشی ئێمەی بینیبێت و دەستی بە رێکاری تووند نەکردبێت، لە داهاتوودا دەبێت وەڵامی زۆر پرسیار بداتەوە\". پشکنینی خێرا و ورد بە یەکێک لە رێگە سەرەکییەکانی رێگریی لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت، لەبەر ئەوەی بەم هۆیەوە وڵاتان دەتوانن تووشبووەکان لە بەشەکەی دیکەی کۆمەڵگا جیا بکەنەوە. بەڵام ئیتاڵیاش وەک زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکان کێشەی پشکنینی هەیە. بەپێی داتا فەرمییەکان، ئیتاڵیا ٨٥ هەزار و ٣٨٨ کەیسی چالاکی کۆرۆنای هەیە، بەڵام پشکنینەکان لە ئیتاڵیا بە شێوەیەکی سەرەکی ئەوانە دەگرێتەوە کە نیشانەیەک لە نیشانەکانی نەخۆشیی کۆڤید - ١٩ یان لێدەرکەوتووە. ژمارەیەکی زۆر لە هەڵگرانی ڤایرۆسەکە هەتا ماوەیەکی زۆر هیچ نیشانەیەکی ئەو ڤایرۆسەیان پێوە دیار نییە، بەڵام ڤایرۆسەکەش بڵاودەکەنەوە. بەرپرسانی تەندروستی و شارەزایان بە رۆژنامە ئەمریکییەکەیان راگەیاندووە ژمارەی راستەقینەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لەنێوان سەدان هەزار بۆ شەش ملیۆن کەسە. کۆکردنەوەی ئامار و دیمۆگرافیی وردی تووشبووان و گیانلەدەستداوان لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی وەک کۆڤید - ١٩ی نوێدا، بەشێکی سەرەکییە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە، لەبەر ئەوەی بێ ئەو ئامارانە دانانی سیاسەت و پلانێکی تۆکمە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە مەحاڵە. سروشتی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خێرایی بڵاوبوونەوەکەی وایکردووە هەتا ئێستاش رێژەیەکی وردی مردووانی ئەو ڤایرۆسە لەبەردەست نەبێت، تەنانەت شارەزایانیش لەبارەی ئەو رێژەیەوە کۆکن نین و لە نێوان ١ % بۆ ٣ % ناکۆکن. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی نەبوونی ئاماری وردی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەیە کە لە ئیتاڵیا پشکنین بۆ گیانلەدەستداوان ناکەن، هەتا بزانن کەسەکە بە چی مردووە. وەک پزیشکێکی خێزان لە بریشیا دەڵێت \"زۆر لەوانەی دەمرن و پشکنینیان بۆ ناکرێت پیرەکانن، بەڵام ئاسایی نییە ئەو هەموو خەڵکە لە یەک کاتدا بمرێت. کۆرۆنا هۆکارە\". رۆژی هەینی ٣ - ٤ - ٢٠٢٠ لە ئیتاڵیا ٧٦٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا مردن، تەندروستیی ئیتاڵیا دەڵێت، تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی شەممە ١١٩ هەزار و ٨٢٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە ١٤ هەزار و ٦٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "لە شاری کۆکاگلیۆ ٣٣ % ـی دانیشتووانی ماڵێکی بەساڵاچووان لە مانگی ئادار گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هیچکام لەو ٢٤ کەسە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ نەکرابوو، وەک چۆن ٣٨ کەسی دیکەش لە ماڵێکی بەساڵاچووان لە شارۆچکەی لۆدی گیانیانلەدەستداوە، بێ ئەوەی چاویان بە پشکنەری کۆرۆنا کەوتبێت. هیچ وڵاتێک هێندەی ئیتاڵیا کوژراوی دەستی کۆرۆنای نییە، بەڵام تەنانەت ئەو ئامارە بەرزەش هەموو راستییەکان لەبارەی قەبارەی کوشندەیی ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیا ئاشکرا ناکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0304202014", "category": "world", "summary_length": 440, "article_length": 5598, "summary_token_count": 210, "article_token_count": 2578}, {"article": "لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوبووەتەوە سوپای ئیتاڵیا تەرمی ئەو کەسانە دەگوازێتەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شاری بێرگامۆی هەرێمی لامباردی گیانیان لەدەستداوە. حکومەتی ئیتاڵیا هەوڵەکانی چڕکردوونەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ڤایرۆسەکە و پسپۆڕانی چینیش گەیشتوونەتە ئەوێ، بەڵام پێیانوایە حکومەت رێکاری تووندی رانەگەیاندووە و خەڵکیش لە جێبەجێکردنی رێنمایی و رێکارەکاندا وەک پێویست یارمەتیدەری بەرپرسان نین. سون شوپەنگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خاچی سووری چینی رایگەیاند: \"هەر ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە کێشەکانی داخستنی شارەکانم بۆ روون بوونەوە. ئێمە هەر ئێستا لە شاری کۆردۆباوە گەڕاینەوە و لێرە لە شاری میلان دەبینم کە رێکاری تووندوتۆڵی تایبەت بە رێگەگرتن لە یەکتربینینی خەڵک پەیڕەو ناکرێت، چونکە هێشتا ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی کاردەکەن و خەڵکی دەگەڕێن و لە هۆتێلەکان نان دەخۆن و ئاهەنگ دەگێڕن و دەمامکیش بەکارناهێنن\". پزیشک و پەرستارەکان گوشارێکی زۆریان لەسەرە؛ ئەوان داوای جێبەجێکردنی رێکاری تووندتر لە حکومەت و یارمەتی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن. پزیشک و پەرستارەکان شەو و رۆژیشیان خستووەتە سەر یەک بۆ یارمەتیدانی خەڵکی؛ ئەوان ئازارێکی زۆر دەچێژن کاتێک خەڵکی بەو جۆرە دەبینن و تەنانەت دەیان کەسیشیان تووشی کۆرۆنا بوون. لوکا لۆرینی، پزیشک لە نەخۆشخانەی جیۆڤانی لە ئیتاڵیا رایگەیاند: \"هیچکات ناگریم. ناتوانم بگریم، بەڵام لە ناوەوە دەکوڵێم. رێژەی تووشبووان لە ناو پزیشک و پەرستاران نزیکەی ٢٠ % ە. ئەوەش واتای ئەوەیە زیاتر لە ٥٠٠ پزیشک و پەرستار تووشی نەخۆشییەکە بوون\". کۆرۆنا کاریگەری گەورەی لەسەر ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەوروپاش هەیە؛ تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ئەوروپا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.", "summary": "کۆرۆنا زیانی گەورەی بە ئیتاڵیا گەیاندووە؛ تاوەکو ئێستا ٣ هەزار و ٤٠٥ تووشبووی کۆرۆنا لەو وڵاتە ئەوروپییە گیانیان لەدەستداوە و بەو جۆرەش لەو رووەوە پێش چین کەوت، کە تێیدا سێ هەزار و ٢٤٥ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/190320208", "category": "world", "summary_length": 212, "article_length": 1509, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 695}, {"article": "ڤاسیلی نێبینزیا، باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بە دەنگی ١١ ئەندام بە بەڵێ و یەک دەنگی دژ و سێ دەنگی نەدراو، \"پرۆژە بڕیارەکە پەسندکرا\". بە پەسندکردنی پرۆژە بڕیارەکە، ئیدی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ١٩٣ ئەندامەکەیەوە دانیشتنێکی نائاسایی تایبەت لەژێر ناونیشانی \"یەکگرتن بۆ ئاشتی\" ئەنجامدەدەن. پێشبینی دەکرێت سەرووی ١٠٠ وڵات سەرکۆنەی هێرشەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بکەن. لیندا - تۆماس گرینفێلد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، \"بۆ یەکەمجار لەدوای چەندین دەیە، داوای بەستنی کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا. ئەوانەی کە بە بەڵێ دەنگیان داوە، دەزانن کە بە کاتێکی ئاساییدا تێناپەڕین. پێویستە جووڵەیەکی تایبەتمان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشەیەی سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەوەی کە لە دەستمان بێت پێشکێشی گەلی ئۆکراینای بکەین\". پەنابردن بۆ دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتانەدا دەبێت کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەنگی لەئاست قەیرانێکدا نەبێت، وەکو ئەوەی کە لە هەفتەی رابردوودا روویدا و رووسیای ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڤیتۆی پرۆژە بڕیارێكی ئەمریکای کرد کە تێیدا \"سەرکۆنەی\" هێرشەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینای کردبوو. بیرۆکەی بەستنی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٥٠ لەدوای ٤ مانگ لە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان هەردوو کۆریای باکوور و باشوور پێشنیاز کرا، تاوەکو دژی ڤیتۆکانی یەکێتیی سۆڤێتی جاران بوەستن.", "summary": "ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ لەسەر پرۆژە بڕیارێک دەدات تاوەکو رێگە بە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە قەیرانی ئۆکراینا ببەستێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280220225", "category": "world", "summary_length": 173, "article_length": 1395, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 642}, {"article": "دەقی پڕۆژەبڕیارەکە لەلایەن ئەمریکا و ئەلبانیاوە داڕێژرابوو و تێیدا بە تووندترین رستە \"دووژمنکارییەکانی رووسیا\"ـی بۆسەر ئۆکراینای \"رەتکردەوە\" و داوای کشانەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە کرد. لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ١١ یان بە بەڵی دەنگیاندا و هەر سێ وڵاتی چین، هیندستان و ئیمارات دەنگیان نەدا و رووسیاش ڤیتۆی بەکارهێنا. لەکاتێكدا چین دەنگنەدانەکەی بۆ دژایەتیکردنی سەپاندنی سزاکان بۆسەر رووسیا گەڕاندەوە، هەردوو وڵاتی هیندستان و ئیمارات هۆکاری دەنگنەدانەکانیان باس نەکردووە. بەرپرسێک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، دەقی پڕۆژەبڕیارەکە سەرەتا وشەی \"سەرکۆنەکردنی\" تێدا بەکارهێندرابوو هەروەها دێڕێكی تێدا بوو کە باسی لە بڕگەی ٧ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد کە تایبەتە بە \"مۆڵەتدان بە بەکارهێنانی هێز، \" بەڵام چەند کاژێرێک بەر لە دانیشتنەکە، وشەکە لە \"سەرکۆنەکردن\" بۆ \"رەتکردنەوە\" گۆڕدرا و رستەی تایبەت بە \"بڕگەی حەوت\"یش لە دەقەکە لادرا. ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، \"بەکارهێنانی ڤیتۆ لەلایەن رووسیاوە\" پەڵەیەکی خوێنینە لەنێو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەوانەشیان کە پشتگیرییان لە پڕۆژەبڕیارەکە کرد ئەو راستییە دەردەخات کە \"جیهان لەگەڵ ئۆکراینایە. \" گوتیشی، \"راستی لەگەڵ ئێمەدایە و سەرکەوتنیش بۆ ئێمەیە. \"", "summary": "رووسیا ڤیتۆ دژ بە پڕۆژەبڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی تایبەت بە سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی سەر ئۆکراینا، بەکاردەهێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/260220221", "category": "world", "summary_length": 122, "article_length": 1172, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 542}, {"article": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، \"شەش رۆژ لەمەوبەر ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی رووسیا بینرا بنەمای سەرەکیی جیهانی ئازادیی هەژاند، وای زانی دەتوانێت بە رێگەی خۆیدا ببات. بەڵام لێکدانەوەی زۆر خراپی بۆ کرد. وایزانی دەتوانێ بچێتە نێو ئۆکراینا و جیهانیش چاو دابخات. بەڵام لە بەرامبەردا رووبەڕووی وەڵامێک بووەوە هەرگیز نە رووبەڕووی بووەتەوە نە پێشبینی کرد. رووبەڕووی خەڵکی ئۆکراینا بووەوە. \" جۆ بایدن ئاماژەی بەوەکرد، راپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پێشوەختە هۆشداریی تووندیان لە هێرشەکەی رووسیادا، گوتیشی، \"هێرشی ئەمدواییەی پووتین بۆ سەر ئۆکراینا بەرنامەی بۆ دارێژرابوو، بە هیچ شێوەیەکیش نەوروژێندرابوو. پووتین هەوڵی بەردەوامی دیپلۆماسی رەتکردەوە. وای زانی ناتۆ و رۆژئاوا وەڵامی نابێت. وایزانی دەتوانێ لەنێوخۆماندا بەشبەشمان بکات. لەم ژوورەو لەم وڵاتەدا. وایزانی دەتوانێ لە ئەورووپاش بەشبەشمان بکات. بەڵام پووتین هەڵەبوو. ئێمە ئامادەین، ئێمە یەکگرتوو و هەر ئەمەشمان کرد، بە یەکگرتوویی ماینەوە. بە وردی و بە هۆشیاری ئامادەین\". یەکێک لە بڕیارە کاریگەرەکانی بایدن داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بوو بە رووی فڕۆکەی رووسیادا، جەختیکردەوە کە لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانیان بەردەوامدەبن لە سزادانی پووتین و دارودەستەکەی. سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە ئەم چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوو بۆ ئۆکراینا چارەنوسساز دەبێت، بایدن لە هاوکاریکردنی دارایی و سەربازی و مرۆیی ئۆکراینا بەردەوامدەبێت، یەک ملیار دۆلاری وەکو هاوکاری مرۆیی بۆ ئۆکراینا راگەیاند، جەختیشی لە بەهێزکردنی هاوبەش هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا کردەوە، بەڵام دووپاتیشی کردەوە کە هێزەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووسیا نەناردووەتە ناوچەکە. جۆ بایدن دەشڵێت، \"ئۆکراینییەکان بە ورەیەکی بەرزەوە شەڕدەکەنەوە. بەڵام رۆژانی داهاتوو، هەفتەکانی داهاتوو، مانگەکانی داهاتوو قورس دەبیت بۆیا. پووتین تووندئاژۆیی و پشێوی ناوەتەوە. بەڵام لەکاتێکدا ئەو لە شەڕدا دەستکەوتی دەبێت، بەردەوام و لەماوەیەکی درێژخایەندا باجی زۆر دەدات\"", "summary": "جۆ بایدن لە یەکەم گوتاری ساڵانەیدا لە ساڵی ٢٠٢٢، راستەوخۆ چووە سەر دۆخی ئۆکراینا. لە گوتارەکەیدا بایدن سەرکۆنەی پووتینی کرد و لە بەرامبەر هێرشی رووسیا کۆمەڵێک رێوشوێنی نوێی دژی کریملین راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/020320223", "category": "world", "summary_length": 194, "article_length": 1743, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 775}, {"article": "جگە لە تاوانبارکردنی تارانت بە کوشتنی ٥١ کەس، دادگای باڵای نیوزیلاند بە هەوڵی \"کوشتن و تیرۆر\" تاوانباری کردووە. برینتۆن تارانتی تەمەن ٢٩ ساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی ڤیدیۆییەوە دادگایی کرا و دانی بە کوشتنی ئەو ٥١ کەسەدا ناوە. نوێنەرێکی ئەو مزگەوتانەی لە نیوزیلاند هێرشیان کرایەسەر رێگەی پێدرا کە وەکو نوێنەری قوربانیان و خانەوادەکانیان بەشداری بکات، دادوەرێکیش دەڵێ \"بەداخەوە رێوشوێنەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیهێشت کەسوکاری قوربانییەکان ئامادەی دادگاییەکە بن\". رۆژی ١٥ی ئاداری ٢٠١٩ لەکاتێکدا موسڵمانان لە نیوزیلاند ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی، هێرش کرایە سەر دوو مزگەوت و بەهۆیەوە ٥١ نوێژخوێن کوژران، بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون. کۆی گشتیی ئەو تۆمەتانەی لەسەر برینتۆن تارانتن ٩٢ تۆمەتن و بڕیارە لە دادگاییکردنەکانی داهاتوودا بڕیار لە بەشێکی دیکەی تۆمەتەکان بدرێن. هێرشکردنە سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزیلاند لەسەر ئاستی جیهان دەنگۆیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، تەنانەت کەسوکاری هێرشکارەکەش ئیدانەی کارەکەیان کرد و گوتیان \"تارانت شایستەی لەسێدارەدانە\". تارانت دوای هێرشەکە پەیامێکی جێهێشتبوو، تیایدا باسی لەوە دەکرد کە کارەکەی بۆ ئەوە ئەنجامداوە تاوەکو رێژەی کۆچبەران کەمببێتەوە. لە پەیامەکەیدا ئەو چەکدارە باسی لەوەش کردبوو کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە پلانی هێرشکردن دادەڕێژێت و سێ مانگ بەر لە ئەنجامدانی هێرشەکە بڕیاریداوە کە لە کریستچەرچ ئەو کارە بکات و گوتیشی \"من نوێنەرایەتی ملیۆنان ئەوروپی دەکەم\". تارانت کۆچبەرانی بە داگیرکار ناوبرد و لە بەشێکی پەیامەکەیدا نووسیبووی \"هێرشەکە دژی داگیرکەران ئەنجامدەدەم و راستەوخۆش لە فەیسبووکەوە دەیگوازمەوە، ئەگەر زیندوو نەمام، ئەوە خواتان لەگەڵ، لە بەهەشت دەتانبینمەوە\".", "summary": "برینتۆن تارانت، ئەو پیاوەی کە لە دوو مزگەوتی نیوزیلاند ٥١ کەسی کوشت و پێشتر نکۆڵیی لە تۆمەتەکان دەکرد، دوای زیاتر لە ساڵێک لە ئەنجامدانی ئەو کارە، دادگای نیوزیلاند بە کوشتنی ئەو ٥١ کەسە تاوانباریکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2503202011", "category": "world", "summary_length": 199, "article_length": 1562, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 677}, {"article": "ئەمساڵ دووەم ساڵە کە سعودیە رێگە بە چوونی زیارەتکارانی وڵاتانی دیکە بۆ حەج نادات لە کاتێکدا بەر لە هاتنی کۆرۆنا ساڵانە دەوروبەری ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهان و وڵاتانی عەرەبی روویان لە سعودیە دەکرد بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج. ئەمساڵ تەنیا ٦٠ هەزار حاجی نێوخۆی سعودیە رێگەیان پێدراوە بە مەرجی تەندروستی تەواو و وەرگرتنی هەر دوو قورچکی ڤاکسینی کۆرۆنا بەشداری لە رێوڕەسمی حەج بکەن. لە دەرگای سەرەکیی میناوە لە رۆژهەڵاتی مەککەی سعودیە، خوازیارانی حەجی ئەمساڵ دەستان بە رێوڕەسمی حەج کرد. بەڵام دوو ساڵە بەهۆی کۆرۆناوە رێنماییەکانی حەجکردن لەلایەن حکومەتی سعودیەوە تووندتر کراون. عابد هەیبی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای رەواحیل بۆ حەج دەڵێت \"بێگومان ئەمساڵ حەج بە تەواوەتی جیاوازە و حەجێكی تایبەتە. هیچ حاجییەک لە چوار دەروازە دیاریکراوەکان نەبێت ناتوانێت بێتە ژوورەوە، ئەوە جگە لە دەروازەی زیرەک کە دەبێت سەرەتا هەمووان پێیدا تێپەڕن و بیسەلمێنن کە هەردوو قورچکی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە. ئەمساڵ تەمەنەکەش دیاریکراوە و ژمارەی خوازیارانی حەجیش دیاریکراوە\". حکومەتی سعودیە ژمارەی خوازیارانی حەجی بە ٦٠ هەزار کەس سنووردارکردووە کە دەبێت هەمووان دانیشتووی سعودیە بن؛ تەمەنیان لەنێوان ١٨ تاوەکو ٦٥ ساڵ بێت؛ هەڵگری هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەن نەبن و هەردوو قورچکی دژە کۆرۆنایان وەرگرتبێت. محەممەد سەلیمی پاکستانی تەمەن ٧٣ ساڵ دانیشتووی ناوچەی هەژاری راولپند لە باشووری ئیسلامئابادی پایتەخت، دووەمجارە لە حەجکردن بێبەش دەبێت. محەممەد سەلیم، هاووڵاتی پاکستان دەڵێت \"لە گەنجیمەوە حەزم کردووە حەج بکەم، بەڵام پارەم نەبوو. دواتر خودای گەورە بۆی ئاسانکردم و هەندێ پارەم دەستکەوت؛ خۆم ئامادەکرد، بەڵام پەتای کۆرۆنا هات و ئەوە دوو ساڵە لە حەجکردن بێبەشم، ئەگەر خودا تەمەن و تەندروستی باشم پێبدات، ساڵی داهاتوو حەج دەکەم\". لە ساڵی ٢٠١٩ دا میسر بە نزیکەی ٨٦ هەزار خوازیاری حەجکردن لەسەرووی هەموو وڵاتانی دیکەی عەرەبییەوە هات کە کۆی ژمارەیان لەو ساڵەدا نزیکەی ٢٩٦ هەزار کەس بوو، ئەوە لەکۆی ٢.٥ ملیۆن حاجی دەرەوەی سعودیە. سامیه ئەحمەدی تەمەن ٦٩ ساڵ دانیشتووی قاهیرەی پایتەخت خەمبارە و دەڵێت \"من دەمەوێت حەج بکەم و فەرزی خودا بەجێبهێنم. تەمەن دەڕوات و دەرفەتمان بۆ حەجکردن رۆژ دوای رۆژ کەمتر دەبێتەوە و سعودیەش رایگەیاندووە، گەنجەکان دەتوانن حەجبکەن، ئەوەش خەمبارم دەکات\". رۆژی شەممە تەواوی خوازیارانی حەج گەیشتنە مەککە، دووشەممە بۆ ئەنجامدانی گرنگترین پایەی حەج گەیشتنە چیای عەرەفە، ئەمڕۆ سێشەممەش یەکەم رۆژی قوربانە.", "summary": "ئەمساڵ رێگە بە هیچ موسڵمانێکی دەرەوەی سعودیە نەدرا بەشداری لە رێوڕەسمەکانی تایبەت بە حەج بکەن، بەشێک لە موسڵمانان لە تووندکردنی رێکارەکانی سعودیە نیگەرانن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/20072021", "category": "world", "summary_length": 155, "article_length": 2222, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 1038}, {"article": "ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس لە کۆبوونەوەکە بە وەزیرانی حکومەتەکەی راگەیاند یەکێتیی ئەوروپا \"خۆی ئامادەکردووە پاکێجی پێنجەمی سزاکانمان بەسەردا بسەپێنێت، سەبارەت بە پاکێجی پێنجەم، بە سەرۆکوەزیرانمان راسپاردووە، وەڵامی سزاکان بداتەوە. \" سەرۆکی بیلارووس بێباکی خۆی بە سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا و داخستنی سنوور بەسەریان پێشاندا و گوتی: \"پۆلەندا بە داخستنی سنوورەکان هەڕەشەمان لێدەکات، با بیکەن\". لوکاشینکۆ دەڵێ: \"تەنیا خەڵکی هزر ئۆپۆزیسیۆن دەرۆیشتن بۆ پۆڵەندا\"، ئەم گوتەیەی لۆکاشینکۆ لەکاتێکدایە دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی وڵات لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٠ دا ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆن لە ترسی دەسەڵات رایانکردە وڵاتانی دراوسێ. لوکاشینکۆ گوتی ئەگەر سنوورەکانیان بەسەردا دابخەن: \"خەڵکی هزر ئۆپۆزیسیۆنی کەمتر دەچنە ئەوێ، بەڵام مەبەستەکە ئەوە نییە، من دەزانم ئەو بێ عەقڵانە بۆڵەبۆڵی چیانە. ئەوانە خۆیان دووچاری داخستنی ترانزێتی رێگەی بیلارووس دەکەنەوە. \" سەرۆکی بێلارووس دەڵێت: \"ئێمە گەرمی پێشکێشکی ئەوروپا دەکەین، لە رێگەی خاکی ئێمەوە گازیان بۆ دەچێت، هەڵبەتە گازەکە لە رێگەی ئۆکرایناوە ناڕوات بەو پێیەی سنوورەکانی رووسیای بەسەردا داخراوە، لە رێگەی وڵاتانی بالتیکیش هیچ رێڕەوێک نییە، بەڵام ئەگەر ئێمە سنوور بەسەر پۆلەندا یاخود ئەڵمانیا دابخەین چی روودەدات؟ نابێت لە هیچ شتێکەوە بوەستین ئەگەر بابەتەکە بەرگریکردن بێت لە سەروەری و سەربەخۆیی خۆمان. \" ئەم گوتانەی لوکاشینکۆ لەکاتێکدایە، جۆسێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گوتی بیر لە فراوانکردنی سزاکانی سەر بیلاڕووس دەکەینەوە، یەکێتییەکە خوێندنەوە بۆ ئەوە دەکات چۆن سزای نوێ بەسەر وڵاتەکە بسەپێنن، بە سەپاندنی سزای نوێ ئەمە دەبێتە پێنجەم پاکێجی سزادانی بیلاڕووس لە بەرامبەر دەستگیرکردنی رۆژنامەڤانێکی رەخنەگر و سەرکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆن و بەکارهێنانی کۆچبەران وەکو چەکێک لە دژی یەکێتیی ئەوروپا.", "summary": "سەرۆکی بیلارووس کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لە مینسکی پایتەختی وڵاتەکەی کرد و دوای کۆبوونەوەکەش گوتی ئامادەین وەڵامی سزا نوێیەکانی یەکێتیی ئەوروپا بدەینەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/111120219", "category": "world", "summary_length": 175, "article_length": 1669, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 760}, {"article": "رۆژی دووشەممە ١ - ١١ - ٢٠٢١ دەزگای پەیوەندیی حکومەتی ئەسیوپیا لە تویتێکدا رایگەیاند: \"گرووپی تیرۆریستی بەرەی رزگاریخوازی تیگرای ١٠٠ گەنجی دانیشتووی کۆمبالچا لەو ناوچەیەی کە دەستی بەسەرداگرتووە، لە سێدارەداوە. \" راشیگەیاند نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی \"چاوپۆشی لەم کارە دڕندانەیە بکات\". رۆژی ٣١ی ئابی ئەمساڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەسیوپیا هێزەکانی بەرەی رزگاریخوازیی تیگرایان بەوە تۆمەتبارکرد کە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی چێنایە لە هەرێمی ئەمهارا و ٢٠٠ کەسی سڤیلیان کوشتووە. باکووری ئەسیوپیا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ رووبەڕووی شەڕوپێکدادان بووەتەوە، کاتێک کە سەرۆکوەزیران ئابێ ئەحمەد سوپای ناردە تیگرای بۆ \"بەزاندنی هێزەکانی بەرەی رزگاریخوازی تیگرای\" ئەمەش وەک خۆی دەڵێت، وەڵامێک بوو بۆ هێرشەکانی بەرەی تیگرای بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەسیوپیا. هەرچەندە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٩ بەڵینی سەرکەوتنێکی خێرای دا، هێشتا شەڕو پێکدادان بەردەوامە و بووەتە هۆی کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. لە هێرشێکی پێچەوانەدا لە مانگی حوزەیراندا، \"بەرەی رزگاریخوازی تیگری\" توانیان پایتەختی هەرێمی تیگرەی کۆنترۆڵبکەنەوە و هێزەکانی فیدراڵی کشانەوە. بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، لەوکاتەوە بەرەی رزگاریخوازی تیگرای دەستیکردووە بە هێرشکردنەسەر ناوچە نزیکەکانی ئەمهارا و ئافار کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران خەڵک. پێشتریش، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە کارەساتی مرۆیی لە تیگرای، بە جۆرێک بە ملیۆنان کەس رووبەڕووی برسێتی دەبنەوە و حکومەتی ئەسیوپیایشی تۆمەتبار کرد بەوەی \"رێگە نادات یارمەتی مرۆیی بگاتە هەرێمی تیگرای. \" بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە هەرێمی تیگرای پێویستیان بە یارمەتیی بەپەلە هەیە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی برسیێتی نەبنەوە.", "summary": "حکومەتی ئەسیوپیا رایدەگەیێنێت بەرەی رزگاریخوازی تیگرای ١٠٠ گەنجی لە شاری کۆمبۆلچای باکووری ئەسیوپیا \"لەسێدارەداوە\"، کە یەکێکە لەو دوو شارەی بەرەی رزگاریخوازی تیگرای لە کۆتایی هەفتەی رابردوو رایگەیاند کۆنتڕۆڵی کردوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0111202110", "category": "world", "summary_length": 216, "article_length": 1578, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 710}, {"article": "مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، دوای ئەوە سەردانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئامێری هەناسەدانی دەستکردی کردووە و ماسکی بەستووە. مایۆ کلینیک کۆمپانیایەکی تەندروستیی قازانج نەویستی ئەمریکییە و لە ویلایەتی مینیسۆتایە، راهێنانی کلینیکی، پەروەردەیی و توێژینەوەی لێ ئەنجامدەدرێت. ئەو کۆمپانیایە چوار هەزار و ٥٠٠ زانا و ٥٨ هەزار و ٤٠٠ کارمەندی تەندروستی کاری تێدا دەکات، سەرجەمیان لە شەڕی دژی کۆڤید - ١٩ دا رۆڵێکی کاریگەریان گێڕاوە. پێنس سەردانی ئەو سەنتەرەی کرد بۆئەوەی سوپاسیان بکات بۆ ئەو کارە خۆبەخشییەی لەو بوارەدا ئەنجامی دەدەن، سوپاسی تایبەتیشی کردن کە پلازمایان بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەخشیوە. لەسەر ئاستی جیهاندا زۆرترین ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە، بەشێوەیەک تائێستا یەک ملیۆن و ١٨٨ هەزار و ١٢٢ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٦٨ هەزار و ٥٨٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ١٧٨ هەزار و ٢٦٣ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "جێگری سەرۆکی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت کە پێشێلی ئەو رێنماییە تەندروستییانەی کردووە کە دژ بە کۆرۆنای گیراونەتەبەر کاتێک سەردانی کلینیکێکی کردووە و ماسکی نەبەستووە، دەشڵێ \"دەبوو بەستبام\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/04052020", "category": "world", "summary_length": 185, "article_length": 867, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 383}, {"article": "سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کاتێک پرسیاری لەسەر کردنەوەی قوتابخانەکان لێکرا لە ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد، ١٠٠ % لەگەڵ کردنەوەی قوتابخانەکاندایە و گوتی منداڵان سیستەمێکی بەرزی بەرگرییان هەیە و مەترسییان لەسەر نییە. رۆژنامەنووسێکیش لە کۆنفرانسەکەدا پرسیاری سەبارەت بە مەترسی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە لە منداڵانەوە بۆ کەسانی دیکەی خێزان کرد، بەڵام ترەمپ گوتی، هیچ کێشە نییە منداڵان ئەگەر تووشی ڤایرۆسەکەش بن زوو چاک دەبنەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوەکو ئێستاش لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە ریزی یەکەمدایە. بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبوون لەو وڵاتە ٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار و ٨٧٥ کەسە، ژمارەی گیانلەدەستدان ١٤٦ هەزار و ١٨٣ کەسە و یەک ملیۆن و ٩٤٢ هەزار و ٦٣٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت منداڵان کەمتر تووشی ڤایرۆسی کۆرنا دەبن و ئەگەر تووشی ڤایرۆسەکەش بن بە زوویی چاک دەبنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/23072020", "category": "world", "summary_length": 122, "article_length": 716, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 316}, {"article": "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ - ٧ - ٢٠٢١ لە کاتێکدا سەرۆکی ئەفغانستان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە لە گۆڕەپانی کۆشکی کۆماری نوێژی جەژنی قوربانیان دەکرد، سێ مووشەک لە دەوروبەری کۆشکی کۆماری کەوتنە خوارەوە، بەڵام سەرۆکی ئەفغانستان و نوێژخوێنانی دیکە وازیان لە نوێژەکەیان نەهێنا. لەکاتی نوێژکردن دەنگی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان دێت، بەڵام ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان و بەرپرسانی ئەفغانی واز لە نوێژەکەیان ناهێنن و بەردەوام دەبن تاوەکو کۆتایی نوێژەکەیان. تاوەکو ئێستا دیار نییە چ لایەنێک مووشەکەکانی هاویشتووە، بەڵام بە ئامانجکردنی کابول لەدوای یەک رۆژ دێت لە بەڕێوەچوونی گفتوگۆی نێوان شاندی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە دەوحەی قەتەر کە هەردوولا بە ئەرێنی ناویان برد و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکاش بە گەرمی پێشوازییان لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە کرد. لەلایەکی دیکەوە بزووتنەوەی تاڵیبان وەک دەربڕینی نیەتپاکی، ئازادکردنی دەیان سەربازی سوپای ئەفغانستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیاند.", "summary": "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی جەژن چەند مووشەکێک ئاراستەی دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەفغانستان لە کابوول کرا، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/200720217", "category": "world", "summary_length": 165, "article_length": 896, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 387}, {"article": "بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، پشێوییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن، ململانێکانی نێوان میانڕەو و پەڕگیرەکان بەردەوامن. لەلایەک ئیسلامی پەڕگیر بە رابەرایەتی ئێران کە هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی ناوچەکە بکات لەڕێگەی کردەوە تیرۆریستییە کوشندەکانی ئێمە لەناوبەرێت، چونکە ئێران دەزانێت کە بەهێزترین هێزە رۆژئاواییەکان لێرەن لە ئیسرائیل\". نەتەنیاهۆ هۆشداریش دەدات ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک و دەڵێت \"ئێمە بە تووندی دژ بە دوژمنەکانمان دەوەستین و هەر کەسێك بیەوێت لە ئێمە بدات رووبەڕووی گورزێكی تەواو تێکشکێنەر دەبێتەوە\". سەبارەت بە کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا و بە فەرمانی ترەمپ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، \"قاسم سولەیمانی بەرپرس بوو لە کوژرانی ژمارەیەکی لەڕادەبەدەری خەڵکی بێتاوان. چەندین وڵاتی نا سەقامگیرکردووە. بۆ چەندین ساڵ ترس و ئازاری لەنێو خەڵکدا چاندووە. دەبێت سەرۆک ترەمپ سوپاس بکرێت لەسەر ئەو رەفتارەی کە بە بوێرانە و یەکلاییکەرەوانە ئەنجامیدا دژ بە سەرۆکی تیرۆریستەکان کە ئەندازیار و رێکخەری هەڵمەتی سەربڕین و تیرۆری ئێران بوو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئێران\".", "summary": "سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست قسەیکرد و دەڵێت، هیچ کاتێک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێندەی ئێستا لەکاتێکی ئاڵۆزدا نەبووە و دەبێت سوپاسی ترەمپ بکرێت لە کوشتنی قاسم سولەیمانی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/080120201", "category": "world", "summary_length": 214, "article_length": 1106, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 505}, {"article": "هێزەکانی سەر بە حکومەتی دانپێدانراوی لیبیا رۆژی دووشەممە هێرشێکی فراوانیان بۆسەر شارۆچکەی سەبراتە دەستپێکرد کە بە دووریی ٧٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای تەرابلوس، ئەم شارۆچکەیە ماوەیەکە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای نیشتمانیی لیبیایە. لەدوای چەندین کاژێر شەڕ و پێکدادان، دواجار هێزەکانی سەر بە حکومەت توانییان شارۆچکەکە لەدەستی سوپای حەفتەر دەربێنن و کۆنترۆڵی بکەنەوە. هێرشەکەی هێزەکانی سەر بە حکومەتی لیبیا بۆسەر شارۆچکەی سەبراتە لەکاتێکدایە، نزیکەی ساڵێکە شەڕ لەنێوان سوپای نیشتمانیی لیبا بە سەرۆکایەتی ژەنەراڵ خەلیفەر حەفتەر و هێزەکانی سەر بە حکومەتی دانپێدانراوی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە. لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیش چەندین هەوڵ دران بۆ وەستاندنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام هیچکام لەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوون، تاوەکو ئێستاش شەڕ و پێکدادانەکان لە لیبیا بەردەوامن. بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکانیش لەکاتێکدان کە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە لیبیاش، تووشبوونی ٢٥ کەس بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە و گومان دەکرێت ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لەوە زیاتربێت کە راگەیێندراوە.", "summary": "هێزەکانی سەر بە حکومەتی دانپێدانراوی لیبیا، شارۆچکەیەکی ستراتیژییان لەدەستی هێزە چەکدارەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر دەرهێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/140420205", "category": "world", "summary_length": 122, "article_length": 980, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 447}, {"article": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پێش ئەوەی بچێتە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا لە وەڵامی پرسیاری رووداودا گوتی: \"سەیربکەن، هەر لە سەرەتاوە، ئەو بۆچوونەم هەبووە کە گرنگترین شت لە رۆژئاوا بیکەین ئەوەیە کە یەکگرتوو بین؛ هەندێک کاتم لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین بەسەربردووە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا و یەکێک لەو شتانەی هەوڵیداوە بیانکات ئەوەیە و ئامانجی سەرەکیشی بووە کە پیشانی بدات وڵاتە دیموکراسییەکان ناتوانن لە سەدەی ٢١ دا کارەکانیان رابپەڕێنن، چونکە شتەکان هێندە بە خێرایی دەجووڵێن کە پێویستیان بە یەکدەنگییە و بەدەستهێنانی ئەو یەکدەنگییەش زۆر زەحمەتە؛ هەربۆیە ئامانجمان هەر لە سەرەتاوە ئەوە بووە کە بتوانین یەکگرتووییەکی تەواو دروستبکەین لەنێوان وڵاتانی دیموکراسیی سەرەکیدا. \" سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیا و ناردنی چەکی زیاتر و پێشکەوتووتر بۆ ئۆکراینا و هاوکاری مرۆیی زیاتر و دارایی بۆ ئۆکراینا ئامانجی کۆبونەوەکانە. ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، \"ئەمڕۆ برۆکسل ناوەندی جیهانی ئازادە؛ سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن و وڵاتانی دیکە لێرەن؛ پێموایە پەیوەندییەکانمان لە هەر کاتێکی رابردوو بەهێزترن؛ بڕیارمانداوە کە پاڵپشتییەکانمان زیاد بکەین بۆ ئۆکراینا و هەروەها بڕیارمانداوە بە زیادکردنی سزاکانمان لەسەر رووسیا و وازیش بهێنین لە سووتەمەنییە نەریتییەکانی رووسیا. هەربۆیە سبەی لەگەڵ سەرۆک بایدن، بەشێکی نوێ لە هاوبەشی بواری وزەمان رادەگەیێنین کە لەبارەی گازی شلبووەوەی زیاترە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بۆ یەکێتیی ئەوروپا کە ئەوەش دەبێتە جێگرەوەی ئەو گازە شلبووەوەی لە رووسیا وەری دەگرین؛ بێگومان وزە دەبێتە بابەتێکی گرنگی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەوروپا. \" هاوکارییەکان و سزاکان لە یەک کاتدا راگەیێندران. وڵاتانی گرووپی حەوت بڕیاری دابینکردنی ٣٧٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ پەنابەرانی ئۆکراینی و ئەو وڵاتانەی پەنابەرانی ئۆکراینی لەخۆدەگرن راگەیاند، بەڵام پۆڵەندا کە زۆرترین پەنابەری ئۆکراینای لە خۆگرتووە و سنووری لەگەڵ ئۆکراینایە، داوای سزای زیاتری بەسەر رووسیا دەکات. ماتیوسز مۆراویکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا گوتی، \"رووسیا تادێت لە نێو ئۆکراینادا شەڕانگێزتر دەبێت. ئەو هێرشە دڕندەییەی کە ئەمڕۆ هەیە، یەکێکە لە ئاستەنگە هەرە گەورەکان بۆ جیهانی ئازاد. بۆیە زۆر گرنگە کە ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا و هەموو جیهانی ئازاد، لە نێویشیاندا ژاپۆن کە هەموومان لەسەری هاودەنگ بین. من تازە لەگەڵ فۆمیو کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن کۆبوومەوە. ئێمە هەموومان هاودەنگین و سزای کەمەرشکێنمان بەسەر رووسیادا سەپاندووە. پێویستە سزاکان هێندەی بکرێت بەهێز بن. هەر بۆیەشە پۆڵەندا داوا دەکات سزا بخرێنە سەر نەوت و گاز و خەڵۆزی رووسیا. هێندەی زووتریش لەوە تێبگەین کە ئەو سووتەمەنییانە ئۆکسجینی بزوێنەری جەنگیی رووسیان، باشتر دەبێت. \" وڵاتانی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زنجیرە سزایەکیان بە سەر رووسیادا سەپاند، بەڵام هەندێک لە وڵاتانی ئەندام داوای سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوت و گازی رووسیادا دەکەن؛ خاڵێک ئەڵمانیا و فەرەنسا و نەمسا لەگەڵیدا نین.", "summary": "برۆكسل لە رۆژێکدا سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپای کۆکردەوە؛ ئەوان لەوێوە پەیامێکیان ئاڕاستەی رووسیا کرد؛ پەیامێک کە کۆدەنگیی و یەکڕیزی ئەو وڵاتانە و بەشێک لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانیانی بەرامبەر رووسیا نیشاندا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/250320223", "category": "world", "summary_length": 228, "article_length": 2715, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 1226}, {"article": "بڕیارە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، دیپلۆماتە رووسی و ئۆکراینییەکان، رووبەڕوو لە ئیستەنبووڵ کۆببنەوە. ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاندووە کە دەکرێت وڵاتەکەی بێلایەنبوونی خۆی رابگەیێنێت و سازش لەسەر هەرێمی دۆنباس بکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە لە دەستی جوداخوازەکاندایە، هەروەها گوتوویەتی ئامادەن دڵنیایی ئەمنی بە رووسیا بدەن بۆ ئەوەی \"بێ دواکەوتن\" ئاشتی بەرپابێت. سەرۆکی ئۆکراینا هەروەها باسی لەوە کردووە کە تەنیا کۆبوونەوەی رووبەڕووی خۆی و ڤیلادمیر پووتینی هاوتا رووسیەکەی، دەتوانێت کۆتایی بە شەڕ بێنێت. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمڕۆ، دووشەممە گوتی، دەکرێت هەردوو سەرۆک کۆببنەوە، بەڵام تەنیا دوای ئەوەی کە گفتوگۆ لەسەر چەند بنەمایێکی سەرەکیی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیان دەکرێت. تورکیای ئەندامی ناتۆ، پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ رووسیا و ئۆکراینا هەیە. هەر لەسەرەتای ئەم مانگە، وەزیرانی هەردوو وڵاتە دژبەرەکەی لە کۆبوونەوەیەکی رووبەڕوودا لە پەراوێژی لوتکەی دووەمی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا بە یەک گەیاندن.", "summary": "شاندی دانوستاندنکاری رووسی کە بڕیارە سبەی لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکانیان لەسەر وەستاندنی شەڕ گفتوگۆ بکەن، ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەک گەیشتە شاری ئیستەنبووڵ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280320227", "category": "world", "summary_length": 159, "article_length": 926, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 437}, {"article": "هەرچەندە لە کاژێرەکانی سەرەتای جیاکردنەوەی دەنگەکاندا دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بە جیاوازییەکی زۆر پێش رکابەرە دیموکراتەکەی کەوتبوو، بەڵام دوای دەستپێکردنی جیاکردنەوەی ئەو دەنگانەی لە رێگەی پۆستەوە دراون، بایدن وردە وردە نزیک دەبێتەوە و ئێستا کێبرکێی تووند لەسەر بردنەوەی دەنگی ئەو ویلایەتەش دەستیپێکردووە. بەپێی دوایین ئامارەکان سەبارەت بە ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەو ویلایەتە، ترەمپ بە کەمتر لە ٢٧ هەزار درەنگ لە پێش بایدنەوەیە. بەمەش ترەمپ ٤٩.٩ % و بایدن ٤٩.٢ % ی دەنگی ئەو ویلایەتەیان بەدەستهێناوە، چاوەڕێشدەکرێت لە کاژێرەکانی داهاتوودا گۆڕانکاری لە ئەنجامی دەنگەکان رووبدات. براد رافنسپرێگە، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی ویلایەتی جۆرجیا رایگەیاندووە لە هەندێک ناوچەی ئەو ویلایەتە نزیکەی ١٠٠ هەزار دەنگ ماون، جیابکرێنەوە و ئەژمار بکرێن. بۆیە ژماردنی ئەو دەنگانەش لەوانەیە گۆڕانکاری دروست بکات. پێشتر هەردوو ویلایەتی میشیگن و ویسکنسن کە لە کاژێرەکانی سەرەتا وا دەردەکەوتن بۆ ترەمپ یەکلایی بووبنەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت جۆ بایدن دەنگی هەردوو ویلایەتەکەی بەدەستهێناوە. هەردوو بەربژێرەکە لە کێبڕکێیەکی تووندی بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی کۆشکی سپیدان، بە جۆرێک بەپێی ئامارەکانی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی جۆ بایدن پێویستی بە تەنیا شەش دەنگی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنە بۆ ئەوەی بگاتە کۆشکی سپی، ترەمیش هەرچەندە پێویستی بە ٥٦ دەنگی دیکەی ئەنجوومەنەکەیە، بەڵام تاڕاددەیەک دەنگی ویلایەتەکانی پنسلڤانیا، نۆرس کارۆلاینای یەکلایی کردووەتەوە و لە ویلایەتی جۆرجیاش لە پێش بایدنەوەیە.", "summary": "جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا هێشتا بەردەوامە. ئێستا ئەو ویلایەتەش بەهۆی نزیکبوونەوەی دەنگی هەردوو بەربژێرانی کۆماری و دیموکراتەوە، بووەتە یەکێک لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/051120207", "category": "world", "summary_length": 189, "article_length": 1379, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 598}, {"article": "یوجین جەیرکی، فیلمسازە و خاوەنی بیرۆکەکەیە، دۆناڵد ترەمپ بە کەمتەرخەمیکردن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تۆمەتباردەکات و پێیوایە ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکە کردبا، ئەو ژمارەیە زۆرەی خەڵکی گیانیان لەدەست نەدەدا. رۆژانە ئاماری مردووان بە کۆرۆنا لەسەر شاشەکە نوێدەکرێتەوە و لەژێر ژمارەکان نوسراوە \"ژمارەی خەمڵێنراوی مردووان بە کۆرۆنا کە بەهۆی کەمتەرخەمی سەرۆکی ئەمریکاوە گیانیان لەدەستداوە\". یوجین دەڵێت، \"ئەم شاشەیە تەنها بۆ ئەوە نییە کە بە ترەمپ بڵێین تۆ سەرۆکێکی خراپیت، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە پێیبڵێن دەبێت ئیدی بە بەرپرسیارێتیەوە وڵات بەڕێوەببات\". ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا ملیۆنێک و ٣٢٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٧٨ هەزار و ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. یەکەم وڵاتی جیهانە لەڕووی زۆری ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە بە شێوەیەک نزیکەی ملیۆنێک و ٧٠ هەزار تووشبووی زیاتری لە ئیسپانیا هەیە کە لە پلەی دووەمدا دێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، قەیرانی کۆرۆنا لە هێرشەکانی ١١ ـی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ و هێرشی سەر بەندەری پێرڵ لە جەنگی جیهانیی دووەم خراپتری بەسەر هێناون. لە هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەردا کە گرووپی چەکداریی قاعیدە بۆسەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی نیویۆرک و باڵەخانەی پێنتاگۆن ئەنجامیدا، زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆرۆنا زیاتر لە ٢٥ هێندەی ئەو ژمارەیەیە.", "summary": "فیلمسازێکی نیویۆرکی ئەمریکا شاشەیەکی ٢١ مەتر دووجایی لەژێر ناوی \"کاتژمێری مردنی ترەمپ\" لە گۆڕەپانی تایمز سکوەیری شارەکە هەڵواسیوە و ژمارەی گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە پیشاندەدات کە بەهۆی کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانلەدەستدەدەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/090520205", "category": "world", "summary_length": 219, "article_length": 1321, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 597}, {"article": "رووسیا ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە رووسیا بە دەستپێکردنی بۆردوومان و تۆپبارانی چڕ بۆ سەر ناوچە پیشەسازییەکە تۆمەتبار دەکەن. کرێملن دەڵێت، هێزەکانیان ئاگربەستێکی سێ رۆژی بۆ کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی رادەگەیێنن. ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە هاوکاریی تیمەکانی فریاگوزاری ئۆکراینا بکەن لە دەربازکردنی ئەو هاووڵاتی و سەربازانەی بریندارن و لە کارگەکەدا ماونەتەوە و دەشڵێت: \"ژیانی ئەو کەسانەی کە لە کارگەکەدان لە مەترسیدایە، هەموو کەس بۆ ئێمە گرنگە\". ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسانی رووسیا دەڵێن، هێزەکانیان تاقیکردنەوەیان بە جۆرێک لە مووشەک کردووە کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە، بە گوتەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا تاقیکردنەوەکان لە شاری کالینینگراند ئەنجامدراون کە شارێکی دوورەدەستی سەر بە رووسیایە و دەکەوێتە نێوان لیتوانیا و پۆڵەندا. هاوکات ئاندری نێبیتۆڤ، پۆلیسی هەرێمیی کیێڤ رایگەیاند، تەرمی ٢٠ هاووڵاتی دیکە لە دەوروبەری شاری کیێڤ دۆزرانەوە، پۆلیسی کیێڤ دەڵێت، ژمارەی ئەو تەرمانەی لەو ناوچەیە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە هەزار و ٢٣٥ تەرم و دوایین تەرمەکان لە شارۆچکەی بۆرۆدیانکا دۆزراونەتەوە کە ٢٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی بووچاوە دوورە. لە سەرووبەندی ئەم رووداوانەدا جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەو بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیادا ئامادەیە، ئەو سەرۆکە دەڵێت، بە نیازە تاوتوێی ئەو بابەتە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە گرووپی حەوت لە چەند رۆژی داهاتوودا بکات. ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە ٤ ـی ئایار، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بەرنامەداڕێژیی خۆیان بۆ قەدەخەکردن و دابڕینی نەوتی رووسیا لە بازاڕەکانی ئەوروپا راگەیاند. ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین بە پەرلەمانی ئەوروپای گوت: \"هەنگاو بە هەنگاو لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا نەوتی خاو و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەموو بەرهەمە پاڵێوراوەکانی رووسیا دادەبڕین\". لە دوای ئەو راگەیاندنەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لە فەیسبووک پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کرد، لە پەیامەکەدا هاتووە، \"هەر وڵاتێک بەرهەڵستی بڕیاری قەدەخەکردنی نەوتی رووسیا بۆ ئەوروپا بکات، ئەوکات دەتوانین بڵێین ئەو وڵاتە لەو تاوانانە بەشدارە کە رووسیا لەسەر خاکی ئۆکراینا دەیانکات\".", "summary": "رۆژی پێنجشەممە ٥ - ٥ - ٢٠٢٢، سەرۆکشارەوانیی ماریۆپۆل رایگەیاند، بەهۆی \"شەڕێکی قورسەوە\" لەگەڵ هێزەکانی سوپای رووسیا لە دەوروبەری کارگەکە، پەیوەندییان لەگەڵ سەربازە گەمارۆدراوەکانی کارگەی پیشەسازیی ئازۆڤستال پچڕاوە، بەگوێرەی گوتەی بەرپرسانی شارەکە، هیچ زانیارییەکیان لەبەردەست نییە سەبارەت بەوەی لە کارگەکە چی روودەدات و سەربازەکان سەلامەتن یان نا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050520223", "category": "world", "summary_length": 346, "article_length": 2064, "summary_token_count": 164, "article_token_count": 933}, {"article": "ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا پشتڕاستیکردەوە کە رۆژنامەڤانە ٣٢ ساڵییەکە لەکاتی گواستنەوەی \"راستییەکانی جەنگ\" گیانی سپاردووە. ماکرۆن لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، فرێدریک لە پاڵ خەڵکی سڤیل سەر پاسێک کەوتبوو و لە بۆمبەکانی رووسیا رایاندەکرد کاتێک کوژراوە. ماکرۆن پەیامێکی ئاراستەی هەموو ئەو رۆژنامەڤانانە کرد کە لە گۆڕەپانەکانی جەنگدا زانیاری دروست بۆ خەڵکی دەگوازنەوە، گوتی: \"بێ مەرج پاڵپشتیتان لێدەکەین. \" کاتێرین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، کوژرانی رۆژنامەڤانەکە ئەوانی تاساندووە، داوای لێکۆڵینەوەیەکی شەفافی لە هۆکاری کوژرانی کردووە، کە دەگوترێت لە ئەنجامی بۆردوومانی رووسیاوە ساچمەیەکی بەرکەوتووە. سێرهی هایدای، پارێزگاری هەرێمی لوهانسک لە تەلەگرام رایگەیاند، لە کاتی گواستنەوەی خەڵکدا ساچمەیەک بەر ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە کەوتووە کە رۆژنامەڤانەکەی تێدابووە، بەو هۆیەوە فرێدریک گیانی لەدەستداوە و هێرشەکەش بووەتە هۆکاری وەستانی پرۆسەی گواستنەوەی خەڵک. بەگوێرەی کۆمیتەی پارێزگاریکردن لە رۆژنامەڤانان، لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە، ٢٤ رۆژنامەڤان کوژراون، حەوتیان لەکاتی کاردا کوژراون.", "summary": "رۆژنامەڤانێکی فەرەنسی بەناوی فرێدریک لێکلێرک ئیمهۆف لە هەرێمی لوهانسکی ئۆکراینا، لەکاتی رووماڵکردنی پرۆسەی گواستنەوەی خەڵکی سڤیل لە رۆژهەڵاتی سیڤیرۆدۆنێتسک کوژرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/300520228", "category": "world", "summary_length": 162, "article_length": 1046, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 494}, {"article": "گابرێل ئاتال، گوتەبێژی حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، قەدەخەکردنی گرووپی گورگە بۆرەکان کە بە باڵی سەربازیی حیزبی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا - مەهەپە ناسراون، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی هەفتانەی کابینەی حکومەتی فەرەنسا بووە. حکومەتی فەرەنسا ئەو گرووپە تورکییە بە \"زۆر تووندوتیژ، بڵاوکردنەوەی هەڕەشەی تووندوتیژی\" تۆمەتباردەکات و دەشڵێت \"رق و کینە دژی دەسەڵاتداران و ئەرمەنییەکان دەوروژێنن\". قەدەخەکردنی گرووپەکە لەکاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڕەنسا و تورکیا لە هەڵکشاندان، لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتنە لووتکە دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی \"ئیمانوێل ماکرۆن پێویستی بە چارەسەری دەروونییە\"، ئەوەش بەهۆی بەرگریکردنی لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام و ناوبردنی وەکو ئازادیی رادەربڕین.", "summary": "حکومەتی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ گرووپێکی تورکیی بەناوی \"گورگە بۆرەکان\" لە وڵاتەکەی قەدەخەکرد و بەوە تۆمەتباریکردن کە \"سەرچاوەی کردەوەی تووندوتیژی و بڵاوکردنەوەی رق و کینەن\" لەو وڵاتە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0411202029", "category": "world", "summary_length": 205, "article_length": 725, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 330}, {"article": "هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی باشووری کوردستانن، ماوەی چەند رۆژێکە لە سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس لە دۆخێکی خراپدان؛ پۆڵەندا رازی نییە رێگەیان پێبدات بە نێو خاکەکەیدا بڕۆن بۆ وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا. کۆچبەران لەو سنوورەدا لە رەوشێکی سەختدا دەژین، تاوەکو ئێستا لانیکەم ٨ کۆچبەر لەو سنوورە گیانیان لەدەستداوە. رۆژی هەینی ١٢ - ١١ - ٢٠٢١، لە کاتی بەڕێکەوتنی بەرەو کەمپ دەیڤد بۆ وەرگرتنی پشوو، بایدن لە کۆشکی سپی گوتی، \"ئەوە مایەی نیگەرانیی گەورەیە. ئێمە نیگەرانیی خۆمان بە رووسیا گەیاندووە. نیگەرانیی خۆمان بە بێلاڕووسیش گەیاندووە. پێمان وایە ئەوە کێشەیە\". ئەوە یەکەمین لێدوانی بایدن بوو لەبارەی قەیرانی کۆچبەرانی ئەو سنوورە بۆ میدیاکان. رووسیا یەکێکە لە هاوپەیمانە گرنگەکانی بێلاڕووس، وڵاتانی رۆژئاوا سەرۆکی بێلاڕووس بە \"دوایین دیکتاتۆر\"ی ئەوروپا ناو دەبەن. یەکێتیی ئەوروپای هاوپەیمانیی ئەمریکا، بەڵێنی قورسکردنی سزاکانی سەر بێلاڕووسی داوە و ئەلێکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە بە بەکارهێنانی کۆچبەران \"وەکو چەک\" دژی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە تۆمەتبار دەکات. بوونی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەر لە کاتێکدایە هەندێکجار پلەی گەرما دەچێتە ٣ پلەی سیلیزی ژێر سفر. ئەو سەرما زۆرە و نەبوونی پێداویستیی خۆگەرمکردنەوە بووەتە هۆی نەخۆشکەوتنی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران. نووسینگەی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ کاروباری کۆچبەران و پەنابەران دەڵێت، لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٠٠ هەزار و ٢٧٨ کەس داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە ئەوروپییە کردووە. زۆرینەی ئەو کەسانە خەڵکی سووریا و عێراق و ئەفغانستانن، بە جۆرێک ٤٠ هەزار و ٤٧٢ کەسیان خەڵکی سووریان؛ ٨٥٣١ کەسیان خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق؛ ١٥ هەزار و ٤٥ کەسی دیکەشیان خەڵکی ئەفغانستان.", "summary": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەمین لێدوانیدا لەبارەی رەوشی کۆچبەران لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا دەڵێت، کێشەکە مایەی \"نیگەرانیی گەورە\"یە و ئەمریکا دڵگرانیی خۆی لەو بارەوە بە بێلاڕووس و رووسیا گەیاندووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/131120213", "category": "world", "summary_length": 206, "article_length": 1529, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 711}, {"article": "کاتێرین تاوان، دایکی قوتابییە و دەڵێت، \"بەڵێ، بێگومان ستافی قوتابخانە ڤاکسین بکرێن، هەندێک نیگەرانی کەمدەکاتەوە، پێموایە ئێوە دەزانن کە منداڵانی خوار ١٢ ساڵان ناتوانن ڤاکسین وەرگرن، ئەمەش نیگەرانییە. \" رێوشوێنی نوێ بۆ وەرزی نوێی خوێندن لە ئەمریکا گیراوەتەبەر، بایدن داوایکردووە تاوەکو ٢٧ ـی ئەیلوول هەموو مامۆستا و ستافی قوتابخانەیەک لانی کەم قورچکە ڤاکسینێکی وەرگرتبێت. ماسک مەرجی چوونە ژوورەوەیە بۆ نێو قوتابخانەکانی نیویۆرک. پاولۆ رۆکا، باوکی قوتابییە و دەڵێت، \"ئێمە ئێجگار خۆشحاڵین کە قوتابخانە بەتەواوەتی کراوەتەوە، بەو هیوایەین ژیانی هەموومان ئاسایی بێتەوە، پێموایە ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە کە وادەکات لە ماڵەوەش ژیان ئاسایی بێتەوە و باڵانس بۆ ماڵەکان دەگەڕێنێتەوە. زۆر بەمە خۆشحاڵین. \" لە نیویۆرک ڤاکسین بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە ١٢ ساڵان کەمترە، ناچاریی نییە و دوو لەسەر سێی ئەوانەشی تەمەنیان لەنێوان ١٢ بۆ ١٧ ساڵاندایە، ڤاکسینیان وەرگرتووە. لە ئەمریکا هەرکەسێک ١٢ ساڵ یاخود گەورەتربێت دەتوانێت ڤاکسین وەربگرێت. هەفتەی رابردوو ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا هیوای خواست تاوەکو کۆتایی ٢٠٢١ منداڵانی تەمەن پێنج ساڵیش بەسەرەوە بتوانن ڤاکسین وەرگرن.", "summary": "یەکەم هەنگاوی منداڵانی نیویۆرک بۆ قوتابخانەکان دوای دابڕانێکی سەخت بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئەمڕۆ سێشەممە دەستیپێکردەوە، بەشێکی دایک و باوکان دوودڵن لە ناردنەوەی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە لەم کاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام دەشزانن کە پێویستیان بەوەیە لە خەمۆکی و دوورەپەرێزی بپارێزرێن و تێکەڵ بە منداڵانی هاوتەمەن ببنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/140920215", "category": "world", "summary_length": 314, "article_length": 1053, "summary_token_count": 144, "article_token_count": 482}, {"article": "٢٤ ى نیسانى ٢٠٢٢، نوورى مالیکى لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، کە بەمدواییە دۆسیەى داواکراوان لەلایەن دادگەوە قۆستراوەتەوە \"بەمەبەستى موزایەدەى سیاسى و تۆمەتبارکردنى ئەم لایەن و ئەو لایەن\" مالیکى رایگەیاند، دەستوەردانیان لەو دۆسیانە نەکردووە و هەموو هەوڵێکیش رەتدەکەنەوە بەمەبەستى دروستکردنى گوشار لەسەر دادگەکان و دەڵێت: \" متمانەمان بە دادگەکانە کە پەیوەست دەبن بە لایەنگیریى دادوەریى و ویست و گۆڕانکارییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەریان نابێت\". ئەو کاردانەوەیەى مالیکى دوای ئەوە هات کە عەلی حاتەم سلێمان، سەرۆک هۆزی دلێمى سوننى رایگەیاند، کە گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا. عەلى حاتەم سلێمان ماوەى هەشت ساڵە لە دەرەوەى عێراقە، دوای ئەوەى تۆمەتبارکرا بەتیوەگلان لە تیرۆر، ئەو کاتەى نوورى مالیکى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. هەواڵى گەڕانەوەى ئەو کەسایەتییە سوننەى ئەنبار بۆ عێراق، بەسترایەوە بە هەوڵى چوارچێوەى هاوئاهەنگى شیعەکان بۆ بێهێزکردنى پێگەى بەرپرسانى هاوپەیمانى سەروەرى بەتایبەت، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و هاوپەیمانى تەقەدووم. مالیکى داواى لە کەناڵەکانى راگەیاندن و چالاکڤانان کردووە وردبن و بەبێ بەڵگە تۆمەت نەبەخشنەوە.", "summary": "سەرۆکى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى رایگەیاند؛ دۆسیەى داواکراوان لەلایەن دادگەوە بۆ مەبەستى سیاسیی دەقۆزرێتەوە و دەڵێت: \"هەموو هەوڵێک رەتدەکەینەوە بۆ دروستکردنى کاریگەریى لەسەر دادگەکان و دەستمان لەو پرسە وەرنەداوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/240420227", "category": "world", "summary_length": 219, "article_length": 1051, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 478}, {"article": "تەرمەکان رۆژی چوارشەممە دۆزراونەتەوە، کە ئەو کاتە پلەی گەرمیی شوێنەکە ٣٥ پلە لەژێر سفری سەدیدا بووە. رۆژی پێنجشەممە ٢٠ - ١ - ٢٠٢٢ پۆلیسی کەنەدا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، وا دەردەکەوێت کە هەموویان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدابێت\". تەرمی دوو کەسی پێگەیشتوو و منداڵێک بە دووری ١٢ مەتر لە سنووری ئەمریکا و بە دووری نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە شاری ئێمرسن لە ناوەندی پارێزگای مانیتۆپای کەنەدا دۆزراونەتەوە. دوای ئەوەش، بەگوێرەی پۆلیس، تەرمی کەسی چوارەم کە پێدەچوو کوڕێکی گەنجێک بێت، دۆزراوەتەوە. پێشتر هەر لەو رۆژەدا، پاسەوانی سنووری ئەمریکا ژمارەیەک کۆچبەری دەستبەسەرکرد، کە توانیبوویان لە کەنەداوە سنووری ئەمریکا ببڕن. ئەوان جلوبەرگی منداڵانیان پێبوو، بەڵام هیچ منداڵێکیان لەگەڵ نەبووە، بۆیە پاسەوانی سنوور لە هەردوو دیوی ئەمریکا و کەنەدا دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای منداڵێک کە پێدەچوو لێیان ون بووبێت یان لە سەرمان مردبێت. هاوکات رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی مرۆڤ لەسەر هەمان ئەو رێگەیەی چوار کەسەکەی تێدا گیانیان لەدەستداوە، دەستگیرکردووە. وەزارەتەکە گوتیشی ئەو کەسە تەمەنی ٤٧ ساڵە و دانیشتووی فلۆریدای ئەمریکایە؛ کاتێک دەستبەسەرکراوە، دوو کەسی هیندیی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا سەرخستووە و ویستوویەتی بیانگوازێتەوە نێو ئەمریکا.", "summary": "بەرپرسانی کەنەدا تەرمی چوار کەسیان بە دووری چەند مەترێک لەسەر سنووری ئەمریکا دۆزییەوە، کە پێدەچێت کۆچبەر بن و لە سەرما رەقبووبێتنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/210120221", "category": "world", "summary_length": 133, "article_length": 1211, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 554}, {"article": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەخساندنی ژمارەیەکی بەرچاوی هەلی کار لە مانگی رابردوو وەرچەرخانێکی گەورەیە لە رەوشی ئابووریی ئەو وڵاتە دوای ئەوەی کە بەهۆی کۆرۆناوە رووبەڕووی قەیرانێک بوونەوە کە لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا بێ وێنە بووە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی کاری ئەمریکا، لە مانگی پێنجی ئەمساڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ٥٥٩ هەزار هەلی کاری نوێیان رەخساندووە کە بەراورد بە مانگی پێشووتر بەرزبوونەوەی پێوەدیارە. بەرزبوونەوەی ژمارەی هەلی نوێی کارکردن لە ئەمریکا سەرەڕای ئەوە دێت کە کەمتر بووە لە پێشبینییەکان. پێشبینیدەکرا مانگی رابردوو زیاتر لە ٧٠٠ هەزار هەلی کاری نوێ برەخسێت و بەوپێیەش ژمارەی هەلی نوێی کارکردن کەمتر بووە لە ئاستی چاوەروانییەکان. لە مانگی چواری ئەمساڵ تەنیا ٢٧٥ هەزار هەلی کاری نوێ لە ئەمریکا رەخسابوو.", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا پێشوازیی لە بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ژمارەی رەخساندنی هەلی کارکردن لە وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشەنگە لە بووژانەوەی ئابووری دوای پەتای کۆرۆنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050620214", "category": "world", "summary_length": 198, "article_length": 718, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 301}, {"article": "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، \"خۆشحاڵم بە راگەیاندنی کریستۆفەر میلەر وەکو وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت (بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی پیران)، کە بەڕێوەبەرێکی زۆر رێزلێگیراوی ناوەندی دژەتیرۆری نیشتمانییە\". سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کریستۆفەر \"کاری مەزن دەکات! مارک ئیسپەر کۆتایی بە کارەکەی هات. سوپاسی دەکەم بۆ ئەو خزمەتەی پێشکەشی کرد\". لە ماوەی رابردووشدا ئەیمی بارێت لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە وەکو ئەندامی دادگەی باڵای ئەمریکا دەستنیشانکرا، لەکاتی سوێندخواردنیشیدا لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ، پەیمانی دا کە نەترسێت و لایەنگرییش نەکات. دوای پەسندکردنی بارێت، ئێستا شەش دادوەری کۆماری لە بەرامبەر سێ دادوەری دیموکرات لە دادگەی باڵای ئەمریکادا هەن، بەوەش کۆمارییەکان هەلی ئەوەیان هەیە ئەو پرسانەی دەبردرێنە بەردەم دادگەکە، لە بەرژەوندیی خۆیان یەکلاییبکەنەوە.", "summary": "سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کریستۆفەر میلەری بە وەکالەت لە شوێنەکەی دانا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0911202014", "category": "world", "summary_length": 146, "article_length": 789, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 347}, {"article": "سەمینارەکە لەلایەن بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئەمریکا پێشکەشدەکرێت و لەرێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە دەبێت. دوو پزیشکی بەئەزموونی ئەمریکی بەشدار دەبن. پزیشکەکانیش بریتین لە د. جگەر جاسم و د. کریستین بەتس کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە \"جەنگی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا\" لە ئەمریکا رۆڵی کارایان گێڕاوە. د. جگەر لە نەخۆشخانەی جۆنز هۆپکینز لە ماریلاند کاردەکات و د. کریستینیش بەڕێوەبەری بەشی ئیمێرجنسیە لە زانکۆی لویزیانای ئەمریکا. سەمینارەکە سبەی سێشەممە کاژێر ٠٢: ٣٠ خولەک بەکاتی واشنتن دی سی (٢١: ٣٠ خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان) دەستپێدەکات و بۆ ماوەی کاژێرێک بەردەوام دەبێت. لە هەرێمی کوردستان ٣٣٧ تووشبووی کۆرۆنا هەن کە ٢٨٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە. لەکاتێکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٧٨٦ هەزار کەس تووشبوون و ٤٢ هەزار و ٢٠١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "ئەمریکا یەکەمی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا و هەرێمی کوردستان نزیکە لە سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکە، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سەمینارێک بۆ قسەکردن لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێکدەخات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/200420208", "category": "world", "summary_length": 228, "article_length": 822, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 376}, {"article": "سۆسبی کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و بارەگای سەرەکیی لە شاری نیویۆرک دامەزراوە کە بەسەر سێ بەشدا دابەش دەکرێت: زیادکردنی ئاشکرا و دارایی و رێکخستنی گرێبەستی بازرگانی دەگرێتەوە و هەروەها خزمەتگوزارییەکی دیکەی کۆمپانیاکە فرۆشتنی هونەری تایبەتە. سۆسبی بە ئاشکرا ڕەتی کردەوە خەمڵاندنێکی پێشوەختە بکات، بەڵام پێشتر ئەڵماس بە قەبارە و کوالێتیی هاوشێوە لە زیادکردنی ئاشکرادا لەنێوان ١٢ ملیۆن دۆلار بۆ زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار بووە. ئەڵماسێکی هاوشێوەی ئەمە کە ٢٧١ قیرات بوو لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە کەنەدا دۆزرایەوە. ئەم بەردە هەریەک لە چوار لووتکەکەی ڕیزبەندیی بەدەست هێناوە کە بریتین لە: بڕین، رەنگ، روونی و کێش بە قیرات کە تێیدا بڕیار لەسەر ئەڵماس دەدرێت. ئەم ئەڵماسە بە ڕەنگی \"D\" پۆلێن کراوە کە بەرزترین نمرەدانانە بۆ ئەڵماسی سپی و لە ناوخۆ و دەرەوەیدا بەبێ خەوش دادەنرێت کە بە پاکترین و روونترین ئەڵماس دادەنرێت. هەروەها بە دەگمەن نایترۆجینی تێدایە یان هەر تێیدا نییە ئەم ئەڵماسە بە ڕەنگی \"D\" پۆلێن کراوە کە بەرزترین نمرەدانانە بۆ ئەڵماسی سپی بە گوێرەی سۆسیبی تەنیا حەوت ئەڵماسی رەنگی \"D\"ـی بێخەوش (یان لە ناوەوەدا بێخەوش) کە کێشەکەیان زیاتر لە ١٠٠ قیرات بووە پێشتر لە زیادکردنی ئاشکرادا فرۆشراون. لەمانە گرانترینیان ئەڵماسی لاکێشەیی ١٦٣.٤١ قیرات بوو کە بە ٣٣ , ٧ ملیۆن دۆلار لە جنێف فرۆشرا، لە کاتێکدا زۆرترین پارە بۆ جۆرەکانی هێلکەیی لە ساڵی ٢٠١٣ دا بە ٣٠.٨ ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ئەگەر مانگی داهاتوو ئەڵماسەکە لە هۆنگ کۆنگ بچێتە ژێر چەکوش و لەسەر هەمان نرخی بۆ هەر قیراتێک بمێنێتەوە، ئەوا بە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت. گۆڕینی کات بۆ بازاڕی زیادکردنی ئاشکرا بەشێوەیەکی نائاسایی ئەڵماسی هێلکەیی دەگمەن بەبێ یەدەک پێشکەش دەکرێت، واتە بەبێ لەبەرچاوگرتنی قەبارەی بەرزترین مەزاد دەفرۆشرێت. رۆژی ١٥ی ئەیلول و لە زیادکردنێکی ئاشکرای ئۆنلایندا دەخرێتەڕوو و زیادکردنە ئاشکراکە راستەوخۆ لە هۆنگ کۆنگ لە ٥ ـی تشرینی یەکەمدا کۆتایی پێدێت. گاری شولەر، سەرۆکی جیهانیی خشڵ لەسەر ئاستی جیهان لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زۆر سەخت بوو کە باس لە دەگمەنی و جوانیی بەردەکە بکرێت. هاوکات پاتی وۆنگ، سەرۆکی سۆسبی لە ئاسیا متمانەی خۆی لەبارەی فرۆشتنی بەردەکەوە دەربڕی. سەرەڕای ئەو بەربەستەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە. بەردەکە لە ئەڵماسی رەقی ٢٧١ قیرات لە کەنەدا دۆزراوەتەوە وۆنگ دەڵێت، \"ئەڵماسی لەم عەیارە سەرنجڕاکێشە بۆ ئەوانەی کە حەزیان لە کۆکردنەوەی شتە بەهادارەکانە. ئەم فرۆشتنە داهێنەرانەیە بە ئۆنلاین پێدەچێت باشترین رێگەمان بێت بۆ ناساندنی ئەم ئەڵماسە تایبەتە بە جیهان لەم دۆخەی ئێستادا کە گەشت تێیدا سنووردارە\". لە کاتێکدا ئەڵماسە سپییەکان دەتوانن لە زیادکردنی ئاشکرادا زۆر سەرنج رابکێشن، جۆرە پەمەیی و شینەکانیش لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجی خەڵکیان زۆر راکێشاوە. لە ساڵی ٢٠١٧ دا ئەڵماسێکی پەمەیی ٥٩.٦٠ قیرات ناسراو بە ئەستێرەی پەمەیی بووە گرانبەهاترین گەوهەر کە تاوەکو ئێستا لە مەزاددا فرۆشرابێت کە بە ٧١ , ٢ ملیۆن دۆلار لە سۆسبی لە هۆنگ کۆنگ فرۆشرا. دوو ساڵ پێشتر ئەڵماسی ١٢.٠٣ قیراتی \"مانگی شین\" بە ٤٨ , ٤ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.", "summary": "ئەڵماسێکی دەگمەن کە ١٠٢.٣٩ قیراتە رەنگە ببێتە یەکێک لە گرانبەهاترین بەردەکان کە تا ئێستا لە زیادکردنی ئاشکرادا بفرۆشرێت کە لە لە مانگی داهاتوودا لە هۆنگ کۆنگ دەچێتە ژێر چەکوش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/130920203", "category": "world", "summary_length": 175, "article_length": 2736, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 1258}, {"article": "بەگوێرەی گۆڤاری (زە دەیلی بیست)ی ئەمریکی، نامەکە لە فەرەنساوە نێردراوە، بەڵام هێشتا پۆلیس ئاشکرای نەکردووە کێ نامەکەی ناردووە. ئێستا پۆلیسی ڤاتیکان لێکۆڵینەوە بۆ سێ فیشەکەکە و دەستنووسی نامەکە دەکات. لە ماوەی رابردوودا، لە لایەن نەریتخوازەکانەوە، رەخنە لە هەڵوێستە لیبڕالەکانی پاپا فرانسیس گیراوە. گوتەبێژێکی نووسینگەی پۆستە و گەیاندنی ڤاتیکان دەڵێت، ئەوان پێیانوایە رەنگە نامەکە لە لایەن کەسێکی \"شێت\"ەوە نێردرابێت، ئەوەش بەهۆی خراپیی دەستنووسەکەیەوە.", "summary": "درەنگانی شەوی یەکشەممە، سێ فیشەک لە نێو زەرفێکی نامەدا، وەکو نامەیەکی هەڕەشەئامێز، بۆ پاپای ڤاتیکان نێردراوە، بەڵام پێش ئەوەی بە دەستی پاپا فرانسیس بگات، لە لایەن کرێکارێکی پۆستە و گەیاندنەوە هەستیپێکراوە و ئاشکرا کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/090820218", "category": "world", "summary_length": 220, "article_length": 457, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 213}, {"article": "رۆژی هەینی ٢٨ - ١ - ٢٠٢٢ جیڵ بایدن، خانمی یەکەمی ئەمریکا لە توویتێکدا چەند وێنەیەکی پشیلەکەی بڵاوکردەوە و بە \"ویڵۆ\" ناساندی. ناوی پشیلەکە دەگوترێت لە ناوی ویڵۆ گرۆڤی پەنسلڤانیاوە وەرگیراوە، کە زێدی لە دایکبوونی خانمی یەکەمی ئەمریکایە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە نووسینگەی گوتەبێژی خانمی یەکەمی ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە، یەکەمجار، جیڵ بایدن پشیلەکەی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە پەنسلڤانیا بینیوە، کاتێک جیڵ بایدن کەمپینی بۆ سەرخستنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەکرد؛ پشیلەکە هاتە سەر سەکۆ و قسەکانی پێبڕی. نووسینگەی گوتەبێژی خانمی یەکەمیش دەڵێت، لەو کاتەدا پشیلەکە دڵی جیڵ بایدنی بەلای خۆیدا راکێشا و دواتر بڕیاریانداوە لەگەڵیان بژیت. پشیلەکە ئێستا لە کۆشکی سپی \"لەگەڵ یارییە دڵخوازەکانیدا\" کاتەکانی بەسەر دەبات. ویڵۆ، تاکە گیانەوەری ماڵی نییە لە کۆشکی سپی، بەڵکو سەگێکی دیکەی پاسەوانی بە ناوی کۆماندەر - یش لە کۆشکی سپیدا دەژیت، کە لە مانگی دیسێمبەری ساڵی رابردوو هێنراوەتە کۆشکی سپی. ویڵۆ دەبێتە یەکەمین پشیلە لە کۆشکی سپی لەدوای \"ئیندیا\" کە پشیلەیەکی رەش بوو و لەگەڵ جۆرج دەبلیۆ بۆشی ٤٣ یەمین سەرۆکی ئەمریکا و خێزانەکەی دەژیا.", "summary": "ئەندامێکی نوێ بۆ خێزانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا زیادبوو، کە پشیلەیەکی تووک کورتی رەنگ خۆڵەمێشیی دوو ساڵانە، بە ناوی ویڵۆ و لەلایەن جیڵ بایدنی خانمی یەکەمی ئەمریکاوە بانگهێشتی نێو خێزانەکەی کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/300120221", "category": "world", "summary_length": 191, "article_length": 1032, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 484}, {"article": "ئەمیر محەممەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا، ناسراو بە حاجی عەبدوڵڵا، دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩، بووە خەلیفەی داعش. ئەلمەولا پێش ئەوەی ببێتە ئەندامێکی باڵای داعش، سەرکردەیەکی گەورەی رێکخراوی قاعیدە بوو لە عێراق. خەلیفەکەی داعش بە ئەبو عومەر تورکمانییش ناسراوە؛ ئەمریکا داوادەکات هەرکەس زانیاریی هەیە لەسەری، لەڕێگەی نزیکترین باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەوە زانیارییەکانیان پێ بگەیەنێت. لە راگەیێنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت \"وەکو یەکێک لە گەورەترین بڕیاربەدەستەکانی داعش، ئەلمەولا بەشداربووە لە رفاندن، کوشتن و بازرگانیکردن بە کەمایەتیی ئایینیی ئێزدی لە باکووری رۆژئاوای عێراق؛ هەروەها سەرکردایەتیی هەندێک لە ئۆپەراسیۆنە جیهانییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەی کردووە\". هەر لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە \"ئەم خەڵاتە هەنگاوێکی گرنگە لە شەڕی ئێمە دژی داعش و لق و تۆڕەکانی لە سەرانسەری جیهان. لەکاتێکدا داعش لە مەیدانی جەنگدا بەزێنراوە، ئێمە سوورین لەسەر ناسینەوە و دۆزینەوەی سەرکردەکانی گرووپەکە، بۆئەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ئەو وڵاتانەی شەڕ دەکەن بۆ بەزاندنی داعش بەردەوامبێت، تاوەکو لەنێوبردنی پاشماوەکانی داعش و لەباربردنی حەزە جیهانییەکانی\". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رایگەیاند کە بیر لە کشانەوەی سەربازەکانی دەکاتەوە لە سووریا. لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، ترەمپ سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی داعشدا راگەیاند و بە فەرمی فەرمانێکی دەرکرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا؛ رۆژێک دوای ئەوەش، جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەوکاتی ئەمریکا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکێشی ترەمپ کرد.", "summary": "مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی پاداشتی ئاشکراکردنی شوێنی خەلیفەی نوێی داعش دوو هێندە کردووە و کردوویەتی بە ١٠ ملیۆن دۆلار.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/240620205", "category": "world", "summary_length": 148, "article_length": 1450, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 652}, {"article": "بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ٢٧ ـی مانگی رابردوو لە ڤیدیۆیەکدا رایگەیاند نیشانەکانی کۆرۆنای تێدا دەرکەوتووە و خۆی کەرەنتین دەکات. بردنی جۆنسن بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر بووە بۆی، چونکە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بەردەوام بووە لەوانە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی. گوتەبێژێکی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بردنی سەرۆکوەزیران لەسەر داوای پزیشکەکەی بووە و ئەو هەنگاوە تەنها بۆ ئەوەیە دڵنیایی زیاتریان لە رەوشی تەندروستیی جۆنسن هەبێت. ئاماژە بەوەشدەکات، سەرۆکوەزیران بەردەوام دەبێت لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی حکومەت. حکومەتی بەریتانیا بردنی سەرۆکوەزیران بۆ نەخۆشخانە بە باری لەناکاو ناو نابات و دەڵێت، دکتۆرەکانی پێیان وابووە دەبێت لە نزیکەوە پشکنینی بۆ بکرێت. هاوکات بۆریس جۆنسن، سوپاسی کارمەندانی تەندروستیی وڵاتەکەی دەکات کە بەردەوام بە قورسی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کاردەکەن و داواش لە خەڵک دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. بۆریس جۆنسن، تەمەنی ٥٥ ساڵە و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە، یەکەم سەرکردەی وڵاتێکی زلهێزە کە لە ٢٧ - ٣ - ٢٠٢٠ رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.", "summary": "دوای ئەوەت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بە بەردەوامی نیشانەکانی کۆرۆنای تێدا بەردەوام بوو، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت. گوتەبێژی حکومەتیش دەڵێت، ئەو هەنگاوە تەنها بۆ دڵنیاییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050420207", "category": "world", "summary_length": 183, "article_length": 1024, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 451}, {"article": "ئەم هەڵوێستەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رۆژێک دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای ئەمەزۆن رایگەیاند، بۆ ماوەی ساڵێک بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار لە لایەن پۆلیسەوە، راگرت، ئەمەش لە دوای ئەوەی خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی ئەمریکا لە دژی کوژرانی جۆرج فڵۆید کرا و پۆلیسیش تووندوتیژی پۆلیس بەکارهێنا. تەکنەلۆژیای زانیاری دەتوانێت هەموو ئەو رووخسارانەی لە وێنە یان گرتە ڤیدیۆیێکدا دەردەکەون بەراورد بکات و بیانناسێتەوە. دواتریش بەدواداچوونی هاتووچۆ و شوێنی مانەوەیان ئاسانتر دەبێت بۆ بەکارهێنەری تەکنەلۆژیاکە. کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن بیل گەیتس و پاول ئالان دامەزراوە. ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری واشنتنی ئەمریکایە.", "summary": "رۆژنامەی واشتنی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، براد سمیس، سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار بە پۆلیسی ئەمریکا نافرۆشێت تاوەکو ئەو کاتەی یاسایەکی تایبەت بۆ رێکخستنی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکە دەردەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/120620203", "category": "world", "summary_length": 245, "article_length": 634, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 292}, {"article": "ئەمەش هەموو لە ژێر گوشاری رووسیا و حکومەتی سووریایە کە نزیکەی ساڵێکە هەوڵی بڕینی یارمەتییە مرۆییەکان دەدەن بۆ رۆژئاوای کوردستان. نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو هەواڵەی گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریکا رەتدەکاتەوە بێ ئەوەی هیچ گەرەنتیەک رابگەیەنێت کە کۆمەکی مرۆیی بۆ رۆژئاوای کوردستان ناوەستێت. رووداو پرسیاری ئەوەی لە گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەگکرتووەکان کرد کە ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت نەتەوە یەکگرتووەکان رێگە بە حکومەتی سووریا و رووسیا دەدات کە ملیۆنەها کەس برسی بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندا سیاسییەکەیان؟. ستێفان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەگکرتووەکان لە وەڵامی رووداو گوتی: \"نەخێر. ئەوەی دەتوانم پێت بڵێم کە بیرۆکەی سەرەکی راپۆرتەکە هەڵە بوو. ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ یارمەتیدانی هەموو کەسێک لە سووریا کە پێویستی بە یارمەتی بێت\". رووداو جارێکی دیکە پرسیاری کردەوە بۆ ئەوەی رێکخراوە مرۆییەکان بتوانن پارە و یارمەتییان لە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ بێت پێویستیان بە مۆڵەت نییە لە دیمەشەقەوە؟ بەڵام جارێکی دیکە گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامێکی ئاڵۆز و نادیاری بۆ ئەو پرسیارە هەبوو. ستێفان دوژاریک گوتی: \"ئەوەی من دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئێمە ئەو جۆرە رێنماییە یاساییەمان داوا نەکردووە و داوامان لێنەکراوە و بە کەسمان نەگوتووە کە رێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانن یارمەتی ئەوانە بدەن کە لە سنوورەکانەوە یارمەتی دەهێنن\". هەروەها دوژاریک روونی ناکاتەوە کە ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان یارمەتی ئەو رێکخراوانە دەدات کە مۆڵەتی حکومەتی سووریایان نییە و ئایا تاوەکو کەی لە ژێر فشاری رووسیا دەروازەی سنووری تەل کۆچەر لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ناکرێتە فەرمی بۆ ئەوەی بۆ گواستنەوەی یارمەتییەکان بەکاربێت. دەیڤد فیلیپس بەڕێوەبەری پرۆگرامی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی کۆڵۆمبیا رەخنەی تووند لە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت لە چۆنیەتی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و بە رووداوی راگەیاند: \"شورەییە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان کە تەنها لە ڕێگەی دیمەشقەوە کار دەکات. ئەمە هەمان هەڵەیە کە لە عێراق ئەنجامماندا بە جێبەجێکردنی سیاسەتی کارکردن تەنها لە رێگەی بەغداوە. نا - مەرکەزیکردن تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی بەکاریگەرانە کاربکەین لە سووریا و عێراق و کار لەگەڵ هەرێمەکان بکەین\". جگە لە بەشی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش هاوکارییە تەندروستییەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان وەستاندووە لەکاتێکدا تورکیا سەرچاوە ئاوییەکانی بەسەر ٤٦٠ هەزار دانیشتووی رۆژئاوای کوردستان بەستووە.", "summary": "ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان بۆ خواردن و خواردنەوە و دەرمان پشت بە کۆمەکی ژمارەیەک رێکخراو دەبەستن کە راستەوخۆ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان نین بەڵام ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان بەتەمایە بودجەی زۆربەیان ببڕێت کە سەدان هەزار کورد و ئاوارە پشتیان پێدەبەستێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/160520202", "category": "world", "summary_length": 272, "article_length": 2185, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 952}, {"article": "رۆژی چوارشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە گوتاری ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، نەنواندنی هەڵوێست لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە نەک هەر جەنگەکە سارد ناکاتەوە، بەڵکو رێگەی زیاتر بۆ رووسیا خۆشدەکات بۆئەوەی لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا بەردەوام بێت. وەزیرە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆگاکانی بەریتانیا پڕن لە چەکی قورسی وەکو تانک و فڕۆکەی جەنگی و داوای کرد لەو جۆرە چەکانە بە ئۆکراینا بدرێن. لیز ترەس پێیوایە کە دەبوو جیهان کاری زیاتری بکردایە بۆ رێگریکردن لە داگیرکاریی ئۆکراینا و دەڵێت، \"ئێمە هەرگیز ئەو هەڵەیە دووبارە ناکەینەوە. چەند لایەنێک پێیانوایە لەبەر مەترسیی هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان، نابێت ئێمە چەکی قورس بدەینە ئۆکراینا، بەڵام من پێموایە کە بێهەڵوێستی دەبێتە گەورەترین رێگەخۆشکەر بۆ رووسیا. ئێستا کاتی بوێرییە، نەک کاتی هۆشداریدان. \" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بێتو فینلاند و سوێد بڕیاربدەن وەکو کاردانەوەیەک بۆ پەلهاوێشتنەکانی رووسیا، بچنە نێو رێکخراوی ناتۆوە، \"پێویستە بە زووترین کات لەخۆیان بگرین. \" ئەوەش لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ پێداویستیی سەربازیی وەکو مووشەک و زرێپۆشیان داوەتە ئۆکراینا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ فڕۆکەیەکی جەنگی و تانکیان پێنەداون. پێدانی فڕۆکەی جەنگییش یەکێکە لەو داوایانەی کە سەرۆکی ئۆکراینا بەردەوام داوای دەکات. بەریتانیا تاوەکو ئێستا بە بڕی ٥٦٥ ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازیی داوەتە ئۆکراینا، کە هەزاران مووشەک لەخۆدەگرێت، بەڵام سەرەڕای گوتەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا؛ گوتەبێژی سەرۆکوەزیران پێشتر ئاماژەی بەوە کرد کە بەریتانیا هیچ پلانێکی ناردنی فڕۆکەی جەنگیی بۆ ئۆکراینا نییە. ترەس ئەوەی خستووەتەڕوو، رووسیا ئەندامێتیی هەمیشەیی خۆی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان قۆستووەتەوە بۆئەوەی هەر کار و هەڵوێستێکی ئەندامانی دیکەی بەدڵ نەبوو، ڤیتۆی بکات و رەتیبکاتەوە؛ گوتیشی، تاوەکو رووسیا لە گرووپی وڵاتانی ٢٠ ئەندام بێت، گرووپەکە \"هیچی پێناکرێت. \"", "summary": "وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوا لە وڵاتانی رۆژئاوای هاوپەیمانی دەکات تانک و فڕۆکەی جەنگی بە ئۆکراینا بدەن و دەشڵێت، ئێستا کاتی نیشاندانی بوێرییە نەک هۆشداریدان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/28042022", "category": "world", "summary_length": 158, "article_length": 1778, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 834}, {"article": "پۆستەری ئیمانوێل ماکرۆن بە چاوێکی رەش و شین هەڵگەڕاو. بەو واتایەی ئەگەر هاتوو ماکرۆن یەکێک بوایە لە خۆپێشاندەرە هێلەک زەردەکان کە لە ٢٠٢١ دا ٥٨٥ کەسیان بەدەستی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.! ژەغێمی، نیگارکێش دەڵێت، \"ئیمانوێل ماکرۆن، وێنەی ئەوم بە هێلەگێکی زەرد و چاوێکی رەش و شین هەڵگەڕاوەوە کێشاوە کە گوزارشت لەوە دەکات گوللەی موختارکوژی بەرکەوتووە. لەکاتی خۆپێشاندانی هێلەک زەردەکان چەندین خەڵک بوونە قوربانی تووندوتیژییەکانی پۆلیس. \" ژەغێمی هەر شتێکی بەخەیاڵداهات، پێچەوانەی کاراکتەر و کەسایەتیی بەربژێرەکە دەیکێشێت. پۆستەری مارێن لۆپێنی بە باڵاپۆشییەوە هەڵواسیوە. مارێن لۆپێن بەربژێرێکی سەرسەختی ئیمانوێل ماکرۆنە، دژی هاتنی کۆچبەر و پەنابەرانە بۆ فەرەنسا، لەسەرووی هەمووشیانەوە، بەڵێنیداوە ئەگەر ببێ بە سەرۆککۆمار، باڵاپۆشی لە فەرەنسا نەهێڵێت. ژۆغایم، هونەرمەند باس لەوە دەکات، \"لە وێنەکانی دیکەدا، بۆ نموونە وێنەی مارێن لۆپێنمان هەیە وەکو موسڵمانێک دەردەکەوێت. ئەمە رێگەمان پێدەدات لە گۆشەنیگایێکی دیکە سەیری موسڵمانان بکەین. لەڕاستیدا ئەم کاراکتەرە مارێن لۆپێنی رەسەن نییە. ئەمە مارێن لۆپێنێکی خەیاڵییە، مارێن لۆپێنێک ئەگەر هاتوو خاوەن ژیانێکی دیکەبوایە و ئاینی خۆی بۆ ئیسلام گۆڕیبایە، کەسێک کە باوەڕی خۆی دۆزیبایەوە و لە ئەنجامدا بووبا بە پارێزەرێک و لە خزمەت پەنابەران کاری کردبایە. \" ئێریک زێمۆر، سەرکردەی پارتی بەدەستهێنانەوە کە بەرەچەڵەک جەزائیرییە، بەربژێرێکی راستڕەی دژە موسڵمانە، نیگارکێشەکە وێنەی ئەویشی بە ریش و کڵاوێکی سپییەوە کێشاوە. ١٢ بەربژێر رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا دەکەن، ماکرۆن و زێمۆر و لۆپێن لە ماوەی کامپەینی هەڵبژاردندا بەهۆی بانگەشە تووندەکانیان زۆرترین باس و خواسیان لەسەربووە.", "summary": "نیگارکێشێکی فەرەنسی دەستکاری پۆستەری بەربژێرەکان دەکات و لە گۆشە نیگایێکی تەواو جیاوازەوە بە دیوارەکانی پاریسدا هەڵیاندەواسێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/10042022", "category": "world", "summary_length": 126, "article_length": 1558, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 756}, {"article": "کچەکەی بیڵ گەیتس لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بە شێوەی ئیمۆجی ئەڵقەیەکی لەسەر وێنەیەکی خۆی و نایل نەساری داناوە و لەسەر وێنەکە نووسیویەتی \"نایل نه‌سار، تۆ كه‌سێكی زۆر تایبه‌تی، له‌هه‌فته‌ی رابردووه‌وه به شێوه‌یه‌كی شێتانه زیاتر هۆگرت بووم، له هه‌ستیارترین كات و شوێندا سەرسامت كردم. نامه‌وێ له‌مه زیاتر چاوه‌ڕێ بكه‌م، با پێكه‌وه له‌یه‌كدی فێربین، پێبكه‌نین، گه‌وره‌بین و یه‌كدیمان خۆشبوێت. به‌ڵێ یەک ملیۆن جار به‌ڵێ\". چیرۆكی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی نێوان نایل و جێنیفه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ی زۆری له‌باره‌یه‌وه كرا. نایل نه‌سار ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه و له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە داوای هاوسه‌رگیریی له جێنیفه‌ر كرد و له په‌یامێكدا بۆی نوسیبوو \"داوا ده‌كه‌م بۆ هه‌میشه ببیته هاوبه‌شی ژیانم و ئه‌و به‌شه‌ی له ته‌مه‌نم ماوه بۆ خۆشه‌ویستیت فه‌راهه‌م بكه‌م\". دوای رازیبوونی جێنیفەر، نەساری لە ئەکاونتی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و باسی لە رازیبوونەکە کردووە و نووسیویەتی \"ئەو گوتی بەڵێ!! \" نایل نەساری خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە و باسی لەوە کردووە کە هەستدەکات ئێستا بەبەختترین و دڵخۆشترین پیاوی جیهانە و ئاماژەی بەوەش کردووە، جێنیفەر زیاتر لە هەموو شتێکە بۆی و دەشڵێ \"زیاتر لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە خۆشمدەوێی، سوپاست دەکەم کە کارێکی وەهات کرد کە هەموو رۆژێکم وەک خەون بێت.. لێرەوە بۆ هەمیشە\". دایکی جێنیفەر گەیتس هیوای خۆشبەختیی بۆیان خواستووە. ئیڤ جۆبز، کچی ستیڤ جۆبز چەند ئیمۆجییەکی دڵی وەک پیرۆزبایی نووسیوە و کەیڵی کوۆکۆ، ئەکترستی ئەمریکیش پیرۆزبایی لێ کردوون و بۆی نووسیون \"تیۆری بیگ بانگ\". جێنیفەر گەیتس لەگەڵ دایک و باوکی. وێنە: Getty Images", "summary": "جێنیفەر گەیتس، کچی بیڵ گەیتس، ملیاردێر و خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندووە کە لەگەڵ نایل نەسار هاوسەرگیری دەکات کە وەرزشڤانێکی بە رەچەڵەک میسرییە و دەرچووی بەشی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی ستانفۆردە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/310120202", "category": "world", "summary_length": 217, "article_length": 1466, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 688}, {"article": "بەرنامەی تیک تۆک کە لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە خاوەندارێتی دەکرێت رایگەیاند، دەیان هەژماریان لە بەرنامەکە سڕیوەتەوە بەهۆی ئەوەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاویانکردووەتەوە پڕوپاگەندە بووە بۆ رێکخراوی داعش. تیک تۆک یەکێکە لە بەرنامە هەرە باوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو گەنجان و لە ساڵی ٢٠١٧ ـەوە بڵاوکراوەتەوە. بە خێراییەکی زۆر گەشەی کردووە و لە سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە و ژمارەی بەکارهێنەرانیشی رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوونن. ئەو هەژمارانەی سڕاونەتەوە ڤیدیۆی چەکدارانی داعشیان لەکاتی رێوڕۆشتنی سەربازی و بە چەکەوە لەگەڵ ژنی چەکدارەکان کە خۆیان بە جیهادییەکان ناساندووە، بڵاوکردووەتەوە. ڤیدیۆکان بەشێوەیەک ئیدیت دەکران، ئیمۆجی گوڵ و دڵ و میوزیکێکی دڵخوازیان لەسەر دادەنرا، تاوەکو سەرنجی بەکارهێنەران رابکێشن. کە ئەوەش وەکو پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوەکە دەبیندرێت. بەشێک لەو هەژمارانەی سڕاونەتەوە، زیاتر لە هەزار شوێنکەوتەیان هەبووە.", "summary": "تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک هەموو ئەو هەژمارانەی دادەخات کە ڤیدیۆی چالاکی و هاندان بۆ کارەکانی رێکخراوی داعش بڵاودەکەنەوە و لە نوێترین چالاکیشدا دەیان هەژماری پەیوەست بەو بابەتە سڕیوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/221020193", "category": "world", "summary_length": 184, "article_length": 860, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 394}, {"article": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە وەکو ٤٦ ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، بەڵێنی دابوو تاوەکو رۆژی ٤ی تەممووزی ئەمساڵ، کە دەکاتە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا ٧٠ % ی ئەمریکییەکان بە لای کەمەوە یەک قورچک ڤاکسین وەرگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا ٤٩ % ی ئەمریکییەکان بەتەواوی ڤاکسینیان وەرگرتووە. ترسی ئیدارەی بایدن لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا، ناچاری کردوون پەنا بۆ فۆکس نیوز ببەن و داوای هاوکارییان لێبکەن. هەرچەندە ئەو کەناڵە بە یەکێک لە سەرسەختترین رەخنەگرانی ئیدارەی بایدن و دیموكراتەكان ناسراوە و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی رابردووشدا، پشتیوانییان لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ کرد. پێشتریش بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵەکە، لاکڵن مەردۆک، ئەوەی راگەیاندبوو کە فۆکس نیوز رۆڵی '' ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆز '' بۆ ئیدارەی بایدن دەبینێت. میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، چەندین دیدار و گفتوگۆ لەنێوان بەڕێوەبەرانی کەناڵی فۆکس نیوز و بەرپرسانی کۆشکی سپیدا ئەنجامدراون، بەمەبەستی گۆڕینی گوتار و رووماڵی کەناڵەکە بۆ پرسی ڤاکسین. جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەنجامدانی گفتوگۆکان پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت: '' لە پرسی وەرگرتنی ڤاکسین ئێمە لە گرنگیی گەیشتن بە بینەرەکانی فۆکس نیوز تێدەگەین.. لەگەڵیاندا لە پەیوەندیی بەردەوامداین\". کۆشکی سپی نیازی وایە لە رێگەی فۆکس نیوزەوە ئەمریکییە کۆمارییەکان رازی بکات ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن بۆ ئەوەی تاوەکو پاییزی ئەمساڵ رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە وڵاتەکەیان بگەیێننە ٩٠ %. بینەرەکانی فۆکس نیوز لە کۆمارییەکانن و تاوەکو ئێستاش پشتیوانی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن. بەپێی ئامارەكانی رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)، لە ویلایەتە کۆمارییەکاندا، رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە ٥٠ % کەمترە، بەڵام لەو ویلایەتانەی دیموکراتەکان زۆرینەن رێژەکە لە هەندێک شوێن نزیک دەبێتەوە لە ٨٥ %. پێدەچێت کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی کۆشکی سپی و فۆکس نیوز کاریگەریی هەبووبێت. ئەم هەفتەیە شۆن هانیتی، بەنێوبانگترین بێژەری فۆكس نیوز، داوای لە بینەرەکانی کرد پەلەبکەن و ڤاکسین وەربگرن. لە مانگەکانی نیسانی و مایسدا، نزیکەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ڤاکسین لە رۆژێکدا دابەشدەکرا، بەڵام ئێستا کەمتر لە ٦٠٠ هەزار ڤاکسین لە رۆژێکدا دابەشدەکرێت. هەفتەی رابردووش بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نەهێشتن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی دیکە لەنێو ئەوانەی تاوەکو ئێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.", "summary": "شکستی ئیدارەی بایدن لە پلانی دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر ٧٠ % ی ئەمریکییەکاندا تاوەکو سەرەتای مانگی تەممووز، کۆشکی سپی ناچارکردووە لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزدا هاوبەشی بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/220720216", "category": "world", "summary_length": 165, "article_length": 2165, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 984}, {"article": "زۆربەی کۆچبەرەکان خەڵکی عێراق و باشووری کوردستانن، بەشێکیشیان لە سووریا و ئەفغانستانەوە چوون. دیمەنی خراپیی رەوشی کۆچبەرانی سەر سنوورەکانی بێلاڕووس و پۆڵەندا، وای لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، داوا بکەن وڵاتانی ئەوروپا ئەو کۆچبەرانە وەربگرن. دیاری تەمەن ٢٤ ساڵ خۆی و دوو منداڵ و هاوژینەکەی ١٩ رۆژ لە سنوورەکانی بێلارووس ماونەتەوە و دواتر هاتوونەتە پۆڵەندا و لەوێشەوە بۆ هەرێمی ساکسی ئەڵمانیا. دیاری، خەڵکی زاخۆیە و دەڵێت، سەرەتا چووەتە تورکیا، دواتر بۆ بێلاڕووس و لەوێشەو توانیویەتی خۆی دەربازی پۆڵەندا بکات، ئێستاش لە ئەڵمانیایە. دەیڤ شمیدک، گوتەبێژی ئەنجوومەنی کۆچبەرانی هەرێمی ساکسن دەڵێت، \"ئەوە کارەساتی مرۆییە کە روودەدات لە سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا، داواکاریی ئێمە ئەوەیە کە رێگەی هەڵهاتن بۆ ئەو کۆچبەرانە بکرێتەوە، چونکە لە پۆڵەندا وەرگرتنی کۆچبەران بەپێی یاسای مافی کۆچبەران بوونی نییە، بۆیە داوا دەکەین بهێنرن بۆ ئەڵمانیا و لێرە داوای مافی پەنابەری بکەن و پرۆسەکە لێرە بەرێوە بچێت. هەروەها داوادەکەین ئەو خەڵکانە ببرێنە شوێنی باش و دروست، چونکە ئەوان رووبەڕووی زۆر ناخۆشی بوونەتەوە\". رۆلاند ڤۆڵەر، وەزیری ناوخۆی هەرێمی ساکسن دەڵێت، \"ئێمە بەتەواوی دژی ئەوەین کە سنوورەکان بکرێنەوە، ئەوە هاوشێوەی رووخانی سەدێکە بۆ ئەو گوشارانەی رووسیا و بێلاڕووس دەیخەنە سەر یەکێتیی ئەوروپا، هەروەها ئەگەر ئەوە رووبدات ئەوە پێگە و باوەڕ بە یەکێتیی ئەوروپا نامێنێت. ئەوە ئامانجی رووسیا و بێلاڕووسە کە یەکێتیی ئەوروپا لاوازبکەن و ناسەقامگیری بکەن، دەبێت هەموو بەیەک دەنگ بەرامبەریان بوەستینەوە، واتا دەبێت لە سەر سنوورەکان کێشەکە چارەسەر بکەین، واتا گەڕانەوەیان، ئەوە داوای ئێمەیە لە یەکێتیی ئەوروپا. یەکێتیی ئەوروپا پێویستە لە رێگەی کەمپێکی گەورە بە روونی و ئاشکرا ئاماژە بەوە بکات کە بەهیچ شێوەیەک ئەو کۆچبەرانە چانسیان نییە ئەو سنوورە ببەزێنن، هەروەها لێرە مافی پەنابەری بە هەموو کەسێک نادرێت\". بەرپرسانی حکومەتی ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا هەمیشە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە کۆچبەران وەکو کارتێکی گوشار دژی یەکێتیی ئەوروپا بەکاردەهێنێت، داواش دەکەن یەکێتیی ئەوروپا ئەوە قبووڵ نەکات.", "summary": "بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا لە سەرەتای مانگی ئابەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە نۆ هەزار کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە چوونەتە پۆڵەندا و لەوێشەوە گەیشتوونەتە ئەڵمانیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1011202116", "category": "world", "summary_length": 166, "article_length": 1923, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 878}, {"article": "کۆمپانیای دوونەتی ژاپۆنی داهێنانەکەی ئەنجامداوە، بەرهەمەکەی ناوناوە C - mask، ئەم بەرهەمە دیجیتاڵییە بە بلوتوس بە مۆبایلەوە دەبەسترێتەوە، لەڕێگەیەوە پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجامدەدرێت، قسەکردنی ئاسایی دەکاتە نووسین و دەینێرێت بۆ مۆبایلەکەت، نووسینی نێو مۆبایلەکەشت دەگۆڕێت بۆ دەنگ [قسە]. کۆمپانیا ژاپۆنییەکە زانیویەتی ڤاکسینی کۆرۆنا کاتی دەوێت تاوەکو بەردەست دەبێت، کاری وەرگێڕانی بۆ ئەم دەمامکە دروستکردووە، بەشێوەیەک کە دەمامکەکە دەتوانێت وەرگێڕان بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، چینی، ئیسپانی، فەرەنسی، کۆرۆی، ڤێتنامی، ئیندۆنیزی و تایلاندی بکات. دەمامکەکە لە پلاستیک دروستکراوە، قەبارەی هێندەی دەمامکی نەشتەرگەرییە، لە ئەیلوولی ئەمساڵ پێنج هەزار دانەی بۆ بازاڕەکانی ژاپۆن دەنێردرێت. تایسوک ئونو، سەرۆکی کۆمپانیاکە دەڵێت، چاویان لەوەیە دەمامکەکە بفرۆشن بە هەریەک لە وڵاتانی ئەوروپا، چین و ئەمریکا. نرخی هەر دەمامکێک ٤٠ دۆلارە، ئەو بەرنامانەی بۆ رێکخستنی سیستەمی دەمامکەکەش بەکاردەهێنرێن، دەتوانرێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بەردەستبن.", "summary": "کۆمپانیایەکی ژاپۆنی دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی جۆرە دەمامکێک کە وەرگێڕان بۆ هەشت زمانی بیانی دەکات، چەندین کاری مۆبایلیش رادەپەڕێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0408202012", "category": "world", "summary_length": 134, "article_length": 921, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 424}, {"article": "بەپێی ئاماری دەزگا تەندرووستییەکانی چین، تاوەکو ئێستا لەو وڵاتەدا هەزار و ٢٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەهۆیەوە ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەکارهێنانی ئامڕازەکانی گواستنەوەی گشتی لە ١٨ شاری سەر بە پارێزگەی هوبەیی چین راگیراوە، ئەوەش بۆ رێگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەنێویشیاندا شاری ووهان کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ١١ ملیۆن کەسە و بە شوێنی سەرهەڵدان و تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە دادەنرێت. لە کاردانەوەیەکی دیکەی دژی ئەم هەڕەشە تەندروستییەدا حکومەتی چین دەستیکردووە بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی هەزار قەرەوێڵەیی کە بڕیارە لە ماوەی ١٠ رۆژدا تەواوی بکات. دەرکەوتنی ئەم ڤایرۆسە لەم کاتەدا وایکردووە کە زیاتر لە ٥٨ ملیۆن چینی بێبەشبن لەوەی بەشداری لە ئاهەنگی سەری ساڵی چینیدا بکەن کە بە گرنگترین جەژنی چینییەکان دادەنرێت و هەموو ساڵێک لە ٢٥ ـی کانوونی دووەمدا سازدەکرێت. هاوکات لە مالیزیا سێ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و وەزیری تەندروستیی مالیزیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، \"ئەو سێ تووشبووە خەڵکی شاری ووهانی چینین و لەم کاتەدا لە نەخۆشخانە خەریکی وەرگرتنی چارەسەرن\". لە هەریەکە لە هۆنگ کۆنگ، ماکاو، کۆریای باشوور، یابان، سەنگافورە، تایلەند، تایوان، ڤێتنام، نیپال، فەرەنسا، ئوسترالیا، و ئەمریکا حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون. پێشتر کاتێک ژمارەی قوربانییان ١٧ کەس بوون، کۆمیسیۆنی تەندروستیی نەتەوەیی چین رایگەیاند، گەنجترین کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدابێت تەمەنی ٤٨ ساڵان بووە و بەتەمەنترینیش ٨٩ ساڵان بووە. هەر بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی تەندروستیی نەتەوەیی چین، ١٥ لەو ١٧ کەسە تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵانەوە بووە. ڤایرۆسەکە لە ئەوروپاش بڵاوبووەتەوە. سێ کەیسی تووشبوون لە فەرەنسا پشتڕاستکراونەتەوە و بەریتانیاش لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەیسی گومانلێکراو دەکات. بەرپرسانیش لە هەوڵی لێکۆڵینەوەن لەگەڵ دوو هەزار کەس کە بەم دواییە لە هوبەییەوە گەڕاونەتەوە بەریتانیا.", "summary": "ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لەزیادبووندایە، حکومەت رێوشوێنی تووندی تەندروستیی گرتووەتەبەر و بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە ئاهەنگی سەری ساڵی چینی بێبەشدەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/250120203", "category": "world", "summary_length": 189, "article_length": 1700, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 764}, {"article": "ئەو رێڕەوە مرۆییانەی کە رووسیا بۆ تێپەڕبوونی ئاوارە ئۆکراینییەکان کردوویەتییەوە بریتین لە هەریەک لە؛ رێڕەوە مرۆییەکانی شارەکانی کیێڤی پایتەخت، چیرنیهۆڤ لە باکووری ئۆکراینا، سومی و خارکیڤ لە باکووری رۆژهەڵات و، شاری ماریۆپۆل لە باشووری ئۆکراینا لەسەر دەریای ئازۆڤ. هاووڵاتییەکی تازە رزگاربوو لەڕێگەی رێڕەوە مرۆییەکان گوتی، \"من لە شوێنێك وەستا بووم، پارچە شیرینییەکم بە دەستەوە بوو ویستم بیدەم بە کچێکی بچووکی خێزانێكی چوار کەسی، بەڵام گوللە تۆپێك لە نزیک ئێمە تەقییەوە و هەموویان کوژران تەنیا دایکەکە رزگاری بوو\". هاووڵاتییەکی دیکەی ئۆکراینی باسی لەوە کرد، \"ئەوان بە مەبەست ناوچە نیشتەجێبووەکان دەکەنە ئامانج، ناوچە سەربازییەکان ناکەنە ئامانج، قوتابخانە و نۆرینگەکان دەکەنە ئامانج\". رووسیا بە جۆرێک رێڕەوە مرۆییەکانی رێکخستووە کە لە شەش رێگەی مرۆیی، چواریان بەرەو رووسیا و بێلاڕووس دەڕۆن و تەنیا دوو رێگە بەرەو ناوچەکانی ناوەوەی ئۆکراینا دەگەیێنێت. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رەخنەی تووندی لە چۆنیەتی رێکخستنی رێڕەوە مرۆییەکان گرت و بە نا - مۆڕاڵ وەسفی کرد و گوتی، \"رووسیا ئۆکراینییەکان ناچار دەکات بەرەو رووسیا و بێلاڕووس بڕۆن و هەوڵدەدات لە میدیا رووخسارێكی جوان بۆ رژێمەکەی لەبەردەم جیهان دروستبکات. \" لە چوار شارەکانی دیکەی ئۆکرایناش کە رێڕەوە مرۆییەکانیان بۆ کراونەتەوە، رێگە دانراوە بۆ چوونی ئۆکراینییەکان بەرەو رووسیا. بۆ ئەوەی رێڕەوی مرۆیی بکرێتەوە، پێویستە سەرەتا ئاگربەست رابگەیێندرێت، تاوەکو خەڵک بتوانێت لە شارە گەمارۆدراو و بۆمبارانکراوەکان بەبێ هیچ مەترسییەک بچنە دەرەوە. بۆیە ئاگربەست لەلایەن رووسیاوە لەو پێنج شارەی ئۆکراینا راگەیێندراوە. دەرچوونی خەڵک لە شارەکان سەرەتا بە پێیە و دواتر بە پاس بەرەو ناوچەکانی دیکە دەگوازرێنەوە. هاووڵاتییەکی ئۆکراینی دەڵێت، \"سەربازی رووسی لە شارەکەی مندان، ئەوان خەڵک دەکوژن\".", "summary": "رێڕەوە مرۆییەکان کە رووسیا کردوونیەتییەوە، ئەو شارانە دەگرێتەوە کە لە سنووری رووسیاوە نزیکن و بەر تۆپ و هەڕەشەی راستەوخۆی سەربازی رووسیا دەکەون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/080320229", "category": "world", "summary_length": 144, "article_length": 1640, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 757}, {"article": "ئاژانسی هەواڵیی TT رایگەیاندووە، دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی ٢٨ - ٨ - ٢٠٢٠ قورئانێک لەو شارەی سوێد سووتێندراوە، بەشێوەی ڤیدیۆیی ساتی سووتاندنەکە تۆمارکراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە خەڵک خۆپێشاندانی کردووە و گرژی و ئاڵۆزی لێ کەوتووەتەوە. لە میانی رووبەڕووبوونەوەی پۆلیس لەگەڵ خۆپێشاندەران، چەند پۆلیسێک بە سووکی برینداربوون و نزیکەی ١٥ کەسیش دەستگیرکران. میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای بێڕێزیکردن بە قورئان، کە کتێبی پیرۆزی موسڵمانانە، سێ کەس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی رق و کینە دەستگیرکراون. گوتەبێژی میگوێل مۆراتینۆس، سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شارستانییەکان ئیدانەی سووتاندنی قورئانی کردووە لەلایەن راستڕەوە تووندڕەوەکانەوە و بە کارێکی \"جێگەی شەرم و تەواو قبووڵنەکراو\" ناوبردووە. گوتەبێژەکەی مۆراتینۆس داوای لە سەرکردە ئایینییەکانی سەرجەم ئایین و بیروباوەڕە جیاوازەکان کردووە ئیدانەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بکەن. هاوکات پێش سووتاندنی ئەو قورئانە لە سوێد، راسموس پالودان، کەسایەتیی سیاسیی راستڕەوی تووندڕەوی دانیمارکی ویستوویەتی بەمەبەستی بەشداریکردن لەو گردبوونەوەیەی قورئانەکەی تێدا سووتێندراوە، بچێتە سوێد، بەڵام لەلایەن پۆلیسی سوێدەوە رێگریی لێکراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵیش چوونی بۆ سوێد قەدەخە کراوە. پالودان سەرەتای ئەمساڵ مانگێک زیندانی کرا لەسەر زنجیرەیەک لە کارە تاوانکارییەکانی، لەنێویاندا پەرەدان بە نەژادپەرستی لە دانیمارک. ئەو کەسایەتییە تۆمەتبارە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دژ بە ئیسلام. دوای گەڕاندنەوەیشی لەلایەن پۆلیسی سوێدەوە، پالودان لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی \"گەڕێندرامەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ قەدەخە کرام لە گەشتکردن بۆ سوێد؛ بەڵام دەستدرێژیکاران [لاقەکاران] و مرۆڤکوژەکان هەمیشە پێشوازییان لێدەکرێت! \"", "summary": "ژمارەیەک چالاکڤانی راستڕەوی تووندڕەو لە باشووری شاری مالمۆ لە سوێد قورئانێکیان سووتاند، دژی ئەو کارەش زیاتر لە ٣٠٠ کەس گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و گرژی و ئاڵۆزی لێ کەوتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/300820206", "category": "world", "summary_length": 178, "article_length": 1570, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 696}, {"article": "بەگوێرەی راپۆرتەکە، فەیسبووک لە نێوان نیسان تاوەکو ئەیلوولی رابردوودا زیاتر لە ٣.٢ ملیار ئەکاونتی ساختەی سڕیوونەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە لە نیسان تاوەکو ئەیلوولی ٢٠١٨ دا زیاتر لە ١.٥ ملیار ئەکاونتی سڕیبوونەوە. هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە هەمان ماوەدا ١١.٤ ملیۆن گوتەی رق و کینەی سڕیوەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا ٥.٤ ملیۆن گوتەی رق و کینەی سڕیبوونەوە. کۆمپانیای فەیسبووک لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا باس لەوە دەکات، لە بواری ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی کە بۆ منداڵ لە بواری سێکسییەوە نەگونجاون پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و لەنێوان نیسان و ئەیلوولی رابردوودا زیاتر لە ١.٢ ملیۆن وێنە و ڤیدیۆی رووتی منداڵی سڕیونەتەوە. فەیسبووک ئاماژە بەوەشدەکات، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا ٩٨ % ی ئەو پۆستانەی سڕیونەتەوە کە ناوەڕۆکیان پڕوپاگەندەی تیرۆریستییان تێدابووە.", "summary": "کۆمپانیای فەیسبووک راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا زانیاری وردی لەبارەی سڕینەوەی ژمارەیەکی زۆر هەژماری لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام داوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/161120192", "category": "world", "summary_length": 154, "article_length": 770, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 354}, {"article": "کۆرت رینشۆو، فەرماندەی گرووپی هەشتی کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەڵێت، \"دەمانەوێت ئەوپەڕ ئامادەبین. سەیری تواناکانی رووسیا دەکەین و سەیری تواناکانی خۆشمان دەکەین؛ دواتر راهێنان دەکەین بۆ بەرەنگاری هەر شتێک کە لەوانەیە ئەوان بیکەن و بەوەش بەرگری لە خۆمان و هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان بکەین. \" لەسەر کەشتی فرۆکەهەڵگری Harry Truman، لە دەرەوە نمایشی هێزی ئاسمانی دەکرێت، لە ژوورەوەش هێزی ماسوولکە. ئەو چالاکییە سەربازییە ناونراوە قەڵخانی نیپتۆنی ٢٠٢٢؛ هێزەکان بە لەبەرچاوگرتنی جموجووڵەکانی رووسیا لە دەریا و سەر زەوی و ئاسمان، مانۆڕەکە ئەنجامدەدەن. لیوا رۆری چین، ئەفسەری هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانی گوتی، \"ئەوەی رۆژانە من دەیکەم وەکو فڕۆکەوانی جەنگی لەو چوارچێوەیە دەرناچێت کە لێرەین؛ دەست دەخەینە نێو دەستی هاوپەیمانەکانمان و ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێک کە لەوانەیە رووبدات. \" کەشتی تروومان دەمێکە لە دەریای نێوەڕاست دەسوڕێتەوە، بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی شەڕی ئۆکراینا، گوڕوتینی زیاتری داوە بە تواناکانی. کۆرت رینشۆو، فەرماندەی گرووپی هەشتی کەشتی فڕۆکەهەڵگر باسی لەوە کرد، \"سەیری فڕۆکە جەنگییەکان بکە، سەیری دوای خۆت بکە، بەدڵنیاییەوە ئەمە هێزی بەرپەرچدانەوەیە، پێموایە ئەوەی پەلامارمان دەدات یان هێرشدەکاتە سەر هەر هاوپەیمانێکمان، دەبێت کەسێک بێت زۆر ژیر نەبێت. \" ناتۆ دوو هەزار و ٤٩ کەشتی جەنگی، ٣.٣٧ ملیۆن سەربازی چالاک و ٢٠ هەزار و ٧٢٣ فڕۆکەی جەنگی هەیە.", "summary": "کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ناتۆ لە دەریای نێوەڕاست راهێنانی سەربازی دەکات، کەشتییەکە هێندەی چەند شارۆچکەیەک دەبێت، چوار هەزار و ٨٠٠ کەس لەسەری راهێنان لەسەر فڕۆکەی جەنگی F - ١٨ دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/250520224", "category": "world", "summary_length": 178, "article_length": 1246, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 571}, {"article": "پۆلیس دەڵێت، بەدوای دوو کەسەوەن کە وڵاتینامەی ئەلبانیان هەیە و یەکێکیان ناوی قاسم مارکو، تەمەن ٢٣ ساڵ، ئەوی دیکەیان ناوی ئیوگەرت مێریزاج، تەمەن ٢٨ ساڵە. پۆلیس زانیاری لەبارەی دوو داواکراوەکە خستووەتەڕوو و دەڵێت، ئیوگێرت مەترێک و ١٦٥ سەنتیمەترە، چاوی قاوەیی و قژێکی کورتی رەشی هەیە، قاسم کەسێکی باڵابەرزترە، چاوی قاوەیی و قژێکی رەشی کورتی هەیە. پۆلیس دەڵێت، هەمەوەند عەلی حوسێن وەکو نیشانشکێن دژی داعش شەڕیکردووە. هەمەوەند فەریق عەلی لە شەڕی دژی داعش وەک پێشمەرگە بەشداربوو، وڵاتینامەی بەریتانیای هەبوو و ١٥ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە بەریتانیا کوژرا و تەرمەکەی لە شاری هارتلپووڵ دۆزرایەوە. هەمەوەند تەمەنی ٣٠ ساڵ بوو، باوکی دوو منداڵ بوو، پێشمەرگە و نیشانشکێنێکی بەناوبانگ بوو، لەگەڵ باوکی و براکانی لە بەرەی جەنگی دژی داعشدا بوو، دوای گەڕانەوەی لەگەڵ هاوژینە ئینگلیزەکەی بۆ کوردستان، چەند ساڵێک شەڕی داعشیان کرد. لەسەر کوشتنی هەمەوەند، سەرەتا سێ کەس دەستگیرکران، ئێستاش دووانی دیکە دەستگیرکراون، یەکێکیان ٢٤ ساڵ و ئەوی دیکەیان ٣٣ ساڵە.", "summary": "پۆلیسی شاری هارتلپوولی بەریتانیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو کەس دەرکردووە کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی هەمەوەند عەلی، ئەو گەنجە کوردەی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە شەقامی چاتەرهاوس لە شاری هارتلپوول کوژرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/190120207", "category": "world", "summary_length": 197, "article_length": 936, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 438}, {"article": "یەکێک لە جێگرەوەکانی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و تەکسی، بەکارهێنانی سکۆتەرە. دوای هەڵگرتنی بەشێک لە رێکارە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سکۆتەر بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردێت. پێشتر سکۆتەر تەنیا بۆ بەسەربردنی کات و بەشێوەی سنووردار بەکاردەهێنرا، لە چەند مانگی رابردوودا بووەتە ئامێرێکی سەرەکیی گواستنەوە لە وڵاتانی ئەوروپا، ئاسیا و جیهانی عەرەبی. گەشتیارێک دەڵێت، بڕیاریداوە سکۆتەر بەکاربهێنێت بۆئەوەی بۆشایی زیاتری هەبێت لەگەڵ خەڵک و دووربکەوێتەوە لە بەریەککەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بەکاردەهێنن. لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر سکۆتەر و ئامێر سادەکانی دیکەی گواستنەوە، کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا بەشی تایبەت بە دروستکردنی ئەو ئامێرانەیان کردووەتەوە و لە پێشبڕکێی توونددان بۆ بەرهەمهێنانی سکۆتەر. کۆمپانیای فۆردی ئەمریکی سێ براندی نوێی سکۆتەری دامەزراندووە؛ هەروەها کۆمپانیای هیۆندای کۆریای باشووریش، ئامێرێکی سکۆتەری تاقیکردووتەوە کە توانای نووشتانەوەی هەیە و لەکاتی رۆیشتن خۆی بارگاوی دەکاتەوە. بەگوێرەی کۆمپانیای هیۆندای، کێشی سکۆتەرەکە کەمترە لە ٨ کیلۆگرام و خێراییەکەی ٢٠ کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا.", "summary": "ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکە وردە وردە بازاڕ و شێوازی ژیان دەگۆڕێت. کەرتی گواستنەوە رۆڵی دیاری لە ئابووریی وڵاتاندا هەیە، بەڵام ئێستا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی وڵاتانی تەنیوە، زۆر لە هۆیەکانی گواستنەوەش پەکیان کەوتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/010720205", "category": "world", "summary_length": 210, "article_length": 1045, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 470}, {"article": "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند \"بەدڵنیاییەوە ئەو پلانە تاوتوێ دەکرێت، هەنگاوی لەوجۆرەش وا دەکات چاودێری زیاتر بخرێتە سەر پیشەسازی لەم کاتەدا\". سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری راگرتنی گەشتەکان بدات، مانای وایە فڕۆکەخانەکانی نیویۆرک و نیو ئۆرلیانز و دیترۆیت دەوەستن، ئێستا پلان ئەوەیە گەشتە نێوخۆییەکان لە ئەمریکا کەمبکرێنەوە. ترەمپ دەڵێت، راگرتنەکە بۆ شەمەندەفەر و هێڵی ئاسنینیشە \"ئێمە شەمەندەفەرمان هەیە و دەگەڕێنەوە، خەڵک کەمتر بیری لێدەکەنەوە، بەڵام ئێمە گواستنەوە و بازرگانی زۆری پێ دەکەین، ئەوە بڕیارێکی زۆر گەورەیە ئەگەر بیدەین، زۆریش دواکەوتووین لەو پرۆسەیەدا\". سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بە بڕوای ئەو لە دوو هەفتەی داهاتوو ژمارەی تووشبووان دەگەنە لووتکە و دواتر ژمارەکان کەمدەبنەوە. دەشڵێت \"ئێمە ئەو بڕیارانە دەدەین کە بڕیاری زۆر زۆر گەورەن بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان\". لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٨٨٤ کەس لە ئەمریکا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، ئەوەش زۆرترین گیان لەدەستدانە لە وڵاتەکە، کۆی ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و ١١٠ کەس، هەروەها ٢١٥ هەزار و ٣٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکی لەنێویاندا د. ئەنتۆنی فاوچی کە ئەندامی تیمی کۆشکی سپییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێشبینی دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان لەنێوان ١٠٠ هەزار تاوەکو ٢٠٠ هەزار کەس بێت لەو وڵاتە. د. ئەنتۆنی فاوچی دەڵێت \"زۆر بە قورسی کاردەکەین تاوەکو ئەو ژمارانە کەمبکەینەوە\".", "summary": "ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا بە کۆرۆنا گیانان لەدەستداوە پێنج هەزار کەسی تێپەڕاندووە و سەرۆکی ئەمریکاش رایدەگەیێنێت، پلانی راگرتنی گەشتەکان لەنێوان ناوچە زیان لێکەوتووەکانی ڤایرۆسەکە تاوتوێ دەکات و دەبێت بڕیاری سەختیش بدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/02042020", "category": "world", "summary_length": 224, "article_length": 1378, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 623}, {"article": "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئەو هاووڵاتییانەی رووسیا کە ڤیزەی ئەمریکایان دەوێت، دەبێت بچنە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا و بەو جۆرەش خەڵکی رووسیا خرانە نێو ئەو لیستەوە کە بە \"هاووڵاتییانی بێ وڵات\" ناودەبرێن و دەبێت لە وڵاتی سێیەم داوای ڤیزە بکەن. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ ـەوە باڵیۆزخانە و دوو کۆنسوڵگەرییەکەی ئەمریکا لە رووسیا پێدانی ڤیزەی نادیپلۆماسییان راگرتووە، ئەوەش بەهۆی بڕیارێکی رۆژی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ی رووسیا؛ بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەتی رووسیا، تەواوی ئەو کەسانەی لە باڵیۆزخانە و کۆنسوڵگەرییەکانی ئەمریکا لە رووسیا کار دەکەن، دەبێت ئەمریکی بن. بڕیارەکەی ئەمریکا واتای ئەوەیە، هاووڵاتییانی رووسیا دەخرێنە نێو لیستی ئەو وڵاتانەوە کە خەڵکەکەیان وەکو \"هاووڵاتیی بێ وڵات\" دادەندرێن، کە بریتین لە، ئێران، سووریا، یەمەن، کوبا، ئەریتریا، لیبیا، سۆماڵ، باشووری سوودان و ڤەنزوێلا. مەبەست لە \"هاووڵاتیی بێ وڵات\" ئەوەیە، خەڵکی ئەو وڵاتانە بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ئەمریکا دەبێت بچنە وڵاتی سێیەم، چونکە ئەمریکا لەو وڵاتانە نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی نییە یان نوێنەرایەتیی هەیە، بەڵام بە هۆکاری سیاسی و ئەمنی ڤیزە نادات. هەنگاوەکەی ئەمریکا نیگەرانیی لای بەرپرسانی رووسیا بەدوادا هات. ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، ماوەی چەندین ساڵە دیپلۆماتانی ئەمریکی ئەو خزمەتگوزارییانەیان \"تێکداون\" کە دەبێت باڵیۆزخانە و کۆنسوڵگەرییەکان پێشکێشیان بکەن و ئێستاش \"رێکارێکی تەکنیکییان کردووەتە دۆزەخێکی راستەقینە\". لە کۆتاییەکانی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا باڵیۆزی ئەمریکا بۆ رووسیا گەڕایەوە مۆسکۆ و باڵیۆزی رووسیاش بۆ ئەمریکا گەڕایەوە واشنتن دی سی، بەڵام هێشتا چەندین کێشەی جیددی لەنێوان هەردوو وڵات ماون.", "summary": "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیارێک لەبارەی رووسیا دەدات و بەو جۆرەش رووسیا دەخاتە پاڵ ئێران، سووریا و یەمەن و ئەوەش نیگەرانیی لای مۆسکۆ دروستکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/241020217", "category": "world", "summary_length": 152, "article_length": 1540, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 738}, {"article": "لە ئەڵمانیا پارساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتینی خەڵک، ٧٠ تۆن گازە گەرمگەرەکان بەراورد بە ٢٠١٩ کەمیکردووە، ئەو گەنجانەی لەنێو پارتەکانی ئەڵمانیان دەیانەوێت کاری زیاتر بۆ پرسی کەشوهەوا بکرێت. بەرپرسی گەنجانی پارتی سەوزی ئەڵمانیا لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن دەڵێت، نابێ مرڤ بێدەنگ بێت، دەبێت گوشاری زیاتر لەسەر پارتەکان دروستبێت ئەو رێگەچارانە لەدەست نەدەن کە گرێدراوە بە داهاتوومان. بەهۆی رێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا و بەکارهێنانی کەمتری وزەی مادە فۆسیلییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ٧٣٩ ملیۆن تۆن گازە گەرمکەرەوە و زیانبەخشەکان لە ئەڵمانیا بڵاوبووەتەوە کە ٧٠ تۆن کەمترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩. پارتی فرێدەریک، لەسەر فەلسەفەی ئیکۆلۆجی و ژینگەپارێزی دروستبووە و هەڵوێست و ناڕەزایەتییەکانیان لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لەبەر سیاسەتەکانی پاراستنی ژینگە لە ماوەی رابردوودا بەرزتر و بڵندتر بووە لە جاران. فرێدەریک ئانتاری، بەرپرسی گەنجانی پارتی سەوزی ئەڵمانیا لە هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن دەڵێت: \"نابیت مرۆڤ بێدەنگ بێت و دەبێت گوشاری زیاتر بکرێت بۆ پاراستنی ژینگە و ئەو رێگەچارانە لەدەست نەدەین کە گرێدراون بە داهاتوو و پاشە رۆژی ئێمەوە\". سەرکردە و رێکخراوە جیهانییەکان بەڵێن و پەیمان دەدەن بۆ زیاترکردنی رێکارەکانی پاراستنی ژینگە و زیاترکردنی بودجە بۆ ئەو مەبەستە. بەڵام گەنجانی ئەوروپی رەخنە لە سیاسییەکانی خۆیان دەگرن کە تەنیا بەڵێنە و نابێتە کردار.", "summary": "پاراستنی ژینگە و مامەڵەیەکی نەرمتر لەگەڵی کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان، داواکاریی بەشی زۆری گەنجان و وڵاتانە بەتایبەت لە ئەڵمانیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1211202117", "category": "world", "summary_length": 139, "article_length": 1262, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 584}, {"article": "داهاتی نیشتمانیی ئەمریکا لە ساڵێکدا نزیکەی ٢١ ترلیۆن دۆلارە کە ئەو وڵاتە دەکاتە خاوەن بەهێزترین ئابووریی جیهان، بەڵام بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کاریگەری کردووەتە سەر ئابوورییەکەی و تێیدا رێژەی بێکاری لە هەڵکشانە. هێزی کاری ئەمریکا لە ٢٠١٩، نزیکەی ١٦٣ ملیۆن کەس بوو، بەڵام کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا بڵاوبووەوە و زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسی بێکارکرد کە دەکاتە لە ٢٥ % ـی کۆی هێزی کاری ئەمریکا. ئێستا بێکاربوون بەخێرایی زیاد دەبێت و تەنیا لە حەوت رۆژی رابردوودا، ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار کەس فۆڕمی بێکارییان پڕکردووەتەوە. بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە، ئیدارەی ترەمپ پاکێجی هاوکاری دارایی راگەیاند کە تێیدا، مانگانە هەزار و ٢٠٠ دۆلار دەدرێتە هەر ئەمریکییەک کە داهاتی مانگانەی لە شەش هەزار دۆلار کەمترە. بۆ هەر منداڵێکیش بڕی ٥٠٠ دۆلار هەژمار دەکرێت و بەشێوەیەکی راستەوخۆ پارە دەدرێتە ویلایەتەکان. هەر بەگوێرەی پاکێجە داراییەکە، هاوکارییەکان پێشکەش بە بێکاران دەکرێت و قەرز و باج بەخشین پێشکەش بەو کۆمپانیانە دەکرێت کە لەسەر لێواری مایەپووچبووندان. لەلایەکی دیکەوە لە هۆڵەندا و بەریتانیا هەوڵدەدرێت پەیوەندیی نێوان خاوەنکار و فەرمانبەر بپارێزن و یارمەتییەکان لە رێگەی خاوەنکارەوە بۆ فەرمانبەر رەوانە بکرێت، بەو جۆرەش، هیوادارن، رێگە لە بەرزبوونەوەی خێرای رێژەی بێکاری بگرن. لە نیوزیلەند و ئوسترالیاش هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکرێت، بەڵام هاوکات پشتیوانی دارایی پێشکەش بە خاوەنکارەکان دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن حەقدەستی فەرمانبەر و کرێکارەکانیان بدەن. ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی دوایین راپۆرتی رێکخراوی جیهانیی کار، گەنجان زیاترین زیانیان لە هێزی کاری وڵاتاندا بەرکەوتووە، لەکاتێکدا لە هەر شەش گەنج یەکێکیان بە هۆی کۆرۆناوە کارەکەی لەدەستداوە و ئەوانەشی کە بە هیوای دۆزینەوەی کاربوون، بە هۆی کۆڤید - ١٩ ـەوە هیوابڕاو بوون.", "summary": "کۆرۆنا لە بڕبڕەی ئابووریی وڵاتانی جیهان داوە و بێکاری زیادکردووە، زۆرترین زیانیش بەر ئەو وڵاتانە کەوتووە کە خاوەن زۆرترین جووڵەی بازرگانی بوون لەنێویاندا ئەمریکا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/30052020", "category": "world", "summary_length": 162, "article_length": 1616, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 716}, {"article": "ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس رایگەیاند، نایەوێت وڵاتەکەی لەگەڵ پۆڵەندا بەهۆی پرسی کۆچبەرانەوە تووشی پێکدادان ببێت، کە پێدەچێت سەربکێشێت بۆ جەنگ. سەرۆکی بێلاڕووس ئاماژەی بەوەش کردووە، پەیوەست بە پرسی کۆچبەران، چاوەڕێی وەڵامی یەکێتیی ئەوروپان بۆ وەرگرتنی ٢٠٠٠ کۆچبەر، بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نەکردوون سەرەڕای ئەوەی وەزیری دەرەوەی بێلاڕووس پەیوەندیی بە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپاشەوە کردووە، دەشڵێت، \"ئێمە دەبێت داوا لە ئەڵمانیا بکەین کۆچبەران وەربگرن\". لوکاشێنکۆ ئەوەی خستووەتەڕوو کە پێویستە پۆڵەندا بیر لە چۆنێتی گفتوگۆکردن لەگەڵ رووسیا و چین بکاتەوە ئەگەر رێگەی شەمەندەفەری سنوورەکەی دابخات، دەشڵێت \"ئەوان [چین و رووسیا] تووندن و بە خێرایی وەڵامی پۆڵەندییەکان دەدەنەوە\". هەر لەوبارەیەوە سەرۆکی بێلاڕووس گوتووشیەتی، \"هەڕەشەکانی پۆڵەندا بۆ داخستنی رێگەی شەمەندەفەر، بێلاڕووس دەتوانێت کاردانەوەی پێچەوانەی هەبێت و پێویست بەوە بکات کە رێگەکەی بگوازێتەوە بۆ ئۆکراینا\". پێشتر لوکاشێنکۆ لەبارەی دەرەنجامەکانی هەڕەشەکان لە دژی وڵاتەکەی، هۆشداریی دایە سیاسییەکانی پۆڵەندا لە داخستنی سنووری ئەو وڵاتە و گوتیشی، \"ئەگەر دەتانەوێت ئەو کارە بکەن، کەوایە بیکەن. ئەگەر پێتانوایە کە ئەوە چارەسەرێکی باشترە، کەوایە بەردەوامبن\". وڵاتانی رۆژئاوا بێلاڕووس بەوە تۆمەتباردەکەن کە کۆچبەرانیان بردووەتە سەر سنوورەکانی ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا [سنووری پۆڵەندا و لیتوانیا] و بەڵێنی پەڕینەوەی ئاسانیان بۆ نێو خاکی یەکێتییەکە پێداون. بێلاڕووسیش ئەوە رەتدەکاتەوە و رەخنە لە یەکێتیی ئەوروپا دەگرێت کە کۆچبەران وەرناگرێت. سەرۆکی بێلاڕووس باسی لەوەش کرد، \"ئەنگێلا مێرکل [راوێژکاری ئەڵمانیا] بەڵێنی پێداوم کە تاوتوێی کێسەی کۆچبەران لە ئاستی یەکێتیی ئەوروپا دەکات، بەڵام نەیانکردووە\". پێشتر بێلاڕووس کەمپە کاتییەکانی سەر سنووری وڵاتەکەی و پۆڵەندای لە کۆچبەران خاڵیکردەوە و ئەو کۆچبەرانەی لەسەر سنوورەکە بوون ناردنی بۆ سەنتەرێکی لۆجستیکی نزیک لە سنوورەکە. هەفتەی پێشوو لوکاشێنکۆ و مێرکل دوو جار بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تاووتوێی پرسی کۆچبەرانیان کرد و رێککەوتن لەسەر هێشتنەوەی پەیوەندییەکانیان. کۆچبەران دەڵێن، دەیانەوێت لە رێگەی پۆڵەنداوە بگەن بە ئەڵمانیا و لوکاشێنکۆش دەڵێت، ئامادەیە بە فڕۆکە بیانباتە ئەڵمانیا، ئەگەر ئەو وڵاتە قبووڵی بکات.", "summary": "سەرۆکی بێلاڕووس رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ رێکخستنی گەشتێکی دیکەی ئاسمانی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران. دەشڵێت، چاوەڕێی وەڵامی یەکێتیی ئەوروپایە لەبارەی وەرگرتنی ٢٠٠٠ کۆچبەرەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/221120214", "category": "world", "summary_length": 198, "article_length": 2029, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 945}, {"article": "دوێنێ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ڤیدیۆیەکی مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیای لە کاتی ماچکردنی جینای یاریدەدەری بڵاوکردەوە کە لە ٦ ـی ئایار تۆمارکراون. مات داوای لێبووردنی کردووە، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆ ئەوەی لە مەترسیی دوورخستنەوەی بیپارێزێت. دەنکان بەیکە یەکەم پەرلەمانتاری نەریخواز بوو کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی لە مات کرد. لە لایەکی دیکەوە، پارتی کرێکاران داوا دەکەن وەزیرەکە دەربکرێت. رەخنەکانی خەڵک و پەرلەمانتارەکان لەوەوە سەرچاوە دەگرن کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا ماوەیەکی زۆر بازاڕەکانی بەریتانیا داخران و لایەنە تەندروستییەکانیش بەردەوام هۆشدارییان بە خەڵک دەدا کە دووری کۆمەڵایەتیی بپارێزن. تیم مۆنتگۆمێری، راوێژکاری پێشووی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەو بارەوە بە بی بی سی گوتووە، \"کاتێک کە یاساکانی خۆی پێشێل دەکەیت، دەبێت بە خەڵکی پێشان بدەیت کە سەرپێچیت کردووە و دەستلەکاربکێشیتەوە\". مات هانکۆک و جینا کۆلادانجێلۆ هەریەکەیان سێ منداڵیان هەیە و ژیانی هاوژینیشیان پێکهێناوە. مات لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەکانەوە دەڵێت، \"زۆر داوای لێبووردن دەکەم، خەڵکم نائومێد کرد\". لە ئایاری ساڵی رابردوو پرۆفێسۆر نێیل فێرگێسۆن دەستی لە پۆستی گرووپی راوێژکاریی زانستیی حکومەت کێشایەوە، ئەوەش داوی ئەوە هات کە خانمێک چەند جارێک سەردانی ماڵی کردبوو، لەو کاتەشدا مات هانکۆک گوتی، کارێکی باشی کردووە کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە. ئەو وێنەیەی لە کامێرا چاودێرییەکانەوە گیراوە.", "summary": "دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا وەزیری تەندروستیی بەریتانیا یاریدەدەرەکەی ماچ دەکات، ئەندامێکی پەرلەمانی وڵاتەکە داوا دەکات وەزیری تەندروستی دەستلەکاربکێشێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/260620214", "category": "world", "summary_length": 197, "article_length": 1267, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 565}, {"article": "دوورگەکەی یۆنان لەوە نزیکدەبێتەوە کە بە تەواوی لە سووتەمەنییە زیانبەخشەکان رزگاری ببێت و ئیدی ١٠٠ % پشت بە وزەی سرووشتی ببەستێت. کریاکۆس میتساتۆکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگەیاند، \"لێرە لە هاڵکی، داهاتووی سەوز بۆ گەشەی هەموومان دەبریسکێتەوە، لە کاتێکدا یۆنان بە گۆڕانکاریدا دەڕوات. ئێستا یۆنان رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەدەستهێنانی ژینگەیەکی تەندروست، هاوتەریب لەگەڵ گرنگیدان بە ئابووریی نیشتمانی لە رێگەی دروستکردنی هاوبەشی لەسەر بنەمای سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە، بەبێ ئەوەی لەبیریبکەین کە گۆڕین بۆ وزەی سەوز تەنیا ئەو کاتە دەبێتە راستی کە هاووڵاتییان خۆیان لە ئامێزی بگرن\". سەرۆکوەزیرانی یۆنان وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای لە تیشکی خۆر لە دوورگەکە کردەوە کە وا دەکات دوورگەکە چیدیکە پێویستی بەو کارەبایە نەبێت کە بە سووتاندنی سووتەمەنییە کاربۆنی و نەوتییەکان بەرهەم دەهێنرێت. ڤاسالیس رۆوساکیس، یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانیی دوورگەی هاڵکی بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، \"ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر گرنگە بۆ هاڵکی، چونکە ئێمە وێستگەیەکی وزەی خۆری یەک مێگاواتیمان کردەوە کە هەموو پێداویستییەکانی وزەی دوورگەکەمان دابین دەکات\". حکومەتی یۆنان دەستپێشخەرییەکی بە ناوی \"دوورگەی ئابووریی سەوز\" دەستپێکردووە، بۆئەوەی وزەی هەموو دوورگەکانی لە سەرچاوەی سرووشتییەوە دابین بکات و ئاو و زبڵیشیان دووبارە بەکاربهێنێتەوە، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ رێگەگرتن لە گۆڕانی زیاتری کەشوهەوا. بەگوێرەی سەنتەری ئەمریکی بۆ کەشوهەوا و چارەسەرە ژینگەییەکان، وزەی سرووشتی ٢٩ % ی هەموو ئەو وزەیە پێکدەهێنێت کە لە سەرانسەری جیهان بەکاردەبرێت. نەرویج لەو رووەوە پێشەنگە و ٥٦ % ی وزەکەی لە سەرچاوەی سرووشتییەوە دابین دەکات، لە کاتێکدا کە یۆنان ١٥.٥ % ی وزەکەی لەو رێگەیەوە دەستدەکەوێت.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە رێگەی بەلەمێک کە بە وزەی خۆر کار دەکات، سەردانی دوورگەی هاڵکی لە دەریای ئیجە دەکات و لەگەڵ گەیشتنیشی، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێ پیشاندەدرێن کە بۆ پۆلیسی دوورگەکە دابینکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/061120219", "category": "world", "summary_length": 201, "article_length": 1568, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 711}, {"article": "بەپێی پرۆژە یاساکە، شەڕڤانانی هەسەدە پێویستە هەمان ئەو ڤیزایەیان پێ بدرێت کە ئەمریکا بە وەرگێڕە عێراقی و ئەفغانییەکانی داوە بەهۆی کارکردنیان لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان و دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانیان لە وڵاتەکانی خۆیاندا. پرۆژەیاساکە لەلایەن کۆنگرێسمانی دیموکرات جەیسن کرۆ و کۆنگرێسمانی کۆماری مایکڵ واڵتەوە پێشکێشی کۆنگرێس کراوە. پێشتر هەمان پرۆژە یاسا لە ساڵی ٢٠١٩ و دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پێشکێشی کۆنگرێس کرا، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە کۆنگرێسمانەکان دەیانەوێت پرۆژە یاساکە بخەنەوە بەردەستی کۆنگرێس. لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەردوو کۆنگرێسمانەکە دەڵێن، \"هاوپەیمانە کوردەکانمان ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە و خۆیان خستەبەر ئەگەری تۆڵە لێسەندنەوە بۆ ئەوەی شەڕی دووژمنەکانی ئێمە بکەن و بەرژەوەندییەکانمان پەرە پێ بدەن ئەوان شایەنی سوپاسگوزاری و هاوکاریی ئێمەن. کۆنگرێسی ئەمریکا پێویستە رێز لەوانە بگرێت کە لەگەڵ ئێمەدا جەنگاون\". ئەو ڤیزایەی کە پرۆژە یاساکە داوای دەکات، پێی دەگوترێت ڤیزای کۆچی تایبەت. وەرگرانی ڤیزاکە دەتوانن دوای شەش مانگ کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی وەرگرن و دوای پێنج ساڵ مانەوە لە ئەمریکا دەتوانن ببنە هاووڵاتی ئەمریکا. لە دوای شەڕی ڤێتنام، ژمارەیەک لەو ڤێتنامییانەی کاریان بۆ ئەمریکا دەکرد، دوای کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە کوژران. بۆ دووبارە نەبوونەوەی هەمان سێناریۆ ئەمریکا لە شەڕی ئەفغانستان و عێراق لە رێگەی پرۆگرامی ڤیزای کۆچی تایبەتەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی کە کاریان بۆ سوپا و حکومەتی ئەمریکا دەکرد بردە ئەمریکا.", "summary": "کۆمەڵێک ئەندام کۆنگرێسی دیموکرات و کۆماری پرۆژە یاسایەکیان پێشکێشی کۆنگرێسی وڵاتەکەیان کردووە و داوا دەکەن ڤیزای تایبەت بدرێت بەو شەڕڤانانەی کە لەگەڵ ئەمریکادا شەڕی داعشیان لە سووریا کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/2804202111", "category": "world", "summary_length": 190, "article_length": 1371, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 612}, {"article": "بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئۆفیسی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ کۆچ و پەنابەران، ٥ , ٣ بۆ ٥ , ٦ ملیۆن موسڵمان لە ئەڵمانیا دەژین و بەو جۆرەش بێت لە ساڵی ٢٠١٥ وە ژمارەیان نزیکەی ٩٠٠ هەزار کەس زیادیکردووە. موسڵمانان رێژەی ٦ , ٤ بۆ ٦ , ٧ % ی دانیشتووانی ئەڵمانیا پێکدەهێنن. لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات، زۆربەی موسڵمانانی ئەڵمانیا بە رەچەڵەک خەڵکی تورکیان و زۆربەی پەنابەرانی موسڵمانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەش کە لەدوای ساڵی ٢٠١٥ وە چوونەتە ئەو وڵاتە، خەڵکی سووریا و عێراقن. ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ دا کراوە و تێیدا بەراوردێک کراوە لەنێوان پەنابەرانی موسڵمان و پەنابەرانی کریستیان، لەگەڵ ئەوانەی هیچ ئینتیمایەکی ئاینییان نییە و تێیدا دەردەکەوێت، زۆرکات ئایین فاکتەرێکی یەکلاییکەرەوە نییە لای ئاراستە جیاوازەکان بۆ تێکەڵبوونیان لەو کۆمەڵگەیە. بۆ نموونە، ١٥ , ٨ % پەنابەرانی موسڵمان و ١٧ , ٥ % کریستیانەکان خوێندنیان تەواونەکردووە، بەگشتی پەنابەرانیش ١٥، ٣ % ی خوێندنیان تەواونەکردووە، ئەمەش دەریدەخات موسڵمانان زۆر جیاواز نین لەگەڵ پەنابەرانی دیکەدا. هەندێک لە پەنابەرە موسڵمانەکان و ئەوانەی موسڵمانیش نین، بەپێی لێکۆڵینەوەکە، رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبنەوە، کە ئەڵمانییەکان رووبەڕوویان نابنەوە، وەکو دەستکەوتنی کار. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش دەریدەخات، زۆربەی موسڵمانان لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەڵمانی تێکەڵن. هەروەها لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ٧٠ % ی ژنانی موسڵمان باڵاپۆش نین و دابەشبوونیشیان لەو بوارەدا لەسەر بنچینەی تەمەن بەم جۆرەیە: ٦٢ % ی ئەوانەی تەمەنیان ٦٥ ساڵی تێپەڕاندووە باڵاپۆشن، لەکاتێکدا ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان ١٦ بۆ ٢٨ ساڵاندایە، تەنیا ٢٦ % یان باڵاپۆشن.", "summary": "لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ژمارەی موسڵمانان لە ئەڵمانیا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ساڵی ٢٠١٥ وە زیادیکردووە. راستە ژمارەیەکیان لە دۆزینەوەی کاردا رووبەڕووی ئاڵنگاری بوونەتەوە، بەڵام بەگشتی ئایین ئاستەنگی بۆ تێکەڵبوونیان دروستنەکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/020520218", "category": "world", "summary_length": 231, "article_length": 1453, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 719}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ١٧ - ٤ - ٢٠٢٢ میدیای فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاند، کیم جونگ ئون، سەرۆکی ئەو وڵاتە خۆی سەرپەرشتیی تاقیکردنەوەی سیستەمێکی بەرگریی کردووە. ئەوەش دوایین تاقیکردنەوەی مووشەکییە لە زنجیرەی ئەو مووشەکانەی لەمساڵدا تاقیکردوونەتەوە، کە تێیدا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٧ ـەوە، مووشەکێکی بالیستیی کیشوەربڕی تاقیکردەوە. تاقیکردنەوەکە پێش بەڕێوەچوونی مانۆری سەبازی کۆریای باشوور و ئەمریکا دێت، کە هەمیشە بووەتە هۆی هەراسانکردنی پیۆنگیانگ. بڕیارە رۆژی دووشەممە مانۆرە سەربازییەکەی نێوان سوپای ئەمریکا و کۆریای باشووردا بەڕێوەبچێت. میدیای کۆریای باکوور دەڵێت، ئەو سیستەمە نوێیەی چەکی تاکتیکیی ئاڕاستەکراو گرنگی خۆی هەیە لە بەرەوپێشبردنی یەکەکانی تۆپهاوێژی دوورمەودا و برەودان بە کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمیی بۆ ئەوەی بە وردی بەکاربهێندرێت. ئاشکراشی کرد، تاقیکردنەوەکە \"سەرکەوتوو\" بووە، بەڵام ئاماژەی بە کات و شوێنی تاقیکردنەوەکە نەدا. لای خۆشیەوە، سوپاسالاری کۆریای باشوور رایگەیاند کە درەنگانێکی رۆژی شەممە سوپاکەیان تێبینی هاوێشتنی دوو مووشەکیان کردوووە کە دووری مەودایان ١١٠ کیلۆمەتر بووە و لە بەرزی ٢٥ کیلۆمەتر هاوێژراون. هاوکات، پێنتاگۆن، رایگەیاند کە ئەمریکا لە راگەیێندراوی کۆریای باکوور ئاگادارە و دەشڵێت چاودێریی ئەو هەنگاوەی کۆریای باکوور دەکەن. لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ کیم جونگ ئون پلانێکی ٥ ساڵەی بۆ برەوداون بە سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەی راگەیاند و ئەو هەنگاوەی بە تەکنەلۆژیای بەرزی ئەتۆمی ناوبرد بۆ ئەوەی وەکو خۆی بانگەشەی بۆ دەکات، چەکی بچووکتر و کەم زیانتر دروست بکەن و بۆ مەبەستی تایبەتی تاکتیکی بەکاربهێندرێن. لە ساڵی ٢٠٠٦ ـەوە تاوەکو ئێستا کۆریای باکوور ٦ جار چەکی ئەتۆمیی تاقیکردووەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٧ دا سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی بۆمبێکی هایدرۆجینی راگەیاند.", "summary": "کۆریای باکوور رایدەگەیێنێت کە سیستەمێکی نوێی چەکی ئاڕاستەکراویان تاقیکردووەتەوە و دەشڵێت مەبەست لێی برەودانە بە \"چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی\" لەو وڵاتەدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/170420222", "category": "world", "summary_length": 147, "article_length": 1591, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 718}, {"article": "مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، دانیاڵ ئۆرتێگا، سەرۆکی نیکاراگوا بە فەرمی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ حکومەتی تایوان بڕی و باڵیۆزخانەکەی لە ماناگوای پایتەخت داخست و بە فەرمی شاندی دیپلۆماسی تایوانی لە وڵاتەکەی دەرکرد و رۆژی دووشەممە ٢٧ - ١٢ - ٢٠٢١ هێزی ئەمنی نیکاراگوا چوونەنێو باڵەخانەی باڵیۆزخانەکەوە. سەرۆکی نیکاراگوا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی تەنیا دان بە حکومەتی فەرمیی چیندا دەنێت و رێز لە یەکپارچەیی چین بە هەموو دوورگەکانییەوە دەگرێت. تایوان دوورگەیەکە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی چین، حکومەتی فەرمیی تایبەت بە خۆی هەیە و نیمچە سەربەخۆیە. پەکین دان بە دەسەڵاتی تایواندا نانێت و بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی دەزانێت و دەڵێت، ئەگەر بە رێگەی دیپلۆماسی دوورگەکە نەگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی، ئەوا ئامادەیە \"هێز\" بەکاربهێنێت. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دانی بە سەروەریی تایوان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ نەناوە، بەڵام لەسەر بنەمای بڕیارێكی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٩ تایبەت بە تایوان: \"پابەندە بە پێشکێشکردنی هاوکاری بەو دوورگەیە\" تاوەکو بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات دژی هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی.", "summary": "حکومەتی نیکاراگوا کە دەکەوێتە ئەمریکای نێوەڕاست بە فەرمی باڵیۆزخانەی تایوانی لە وڵاتەکەی داخست و باڵەخانەکەی رادەستی چین کرد و رایگەیاند، نیکاراگوا تەنیا دان بە حکومەتی چیندا دەنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/281220214", "category": "world", "summary_length": 181, "article_length": 994, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 447}, {"article": "فیستیڤاڵەکە لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، هەر کەسێک ڤاکسین لە خۆی بدات، تکت و ژەمە خواردنێکی بە خۆڕایی پێدەدرێتێت. دکتۆر جاگان جۆن، پزیشکی گشتی دەڵێت \"ئەمڕۆ ئێوە شایەتی هەڵمەتێکی کوتان و فیستیڤاڵ دەبن بەیەکەوە، کە لەلایەن هاوبەشەکانمان ئامادەسازیی بۆ کراوە؛ بەڕاستی دەمانەوێت هانی خەڵک بدەین بێن خۆیان بکوتن. ئەمە لە پارکێکی لۆکاڵی بەڕێوەدەچێت. هەرکات بکرێت دەمانەوێت ئاسانکاری بۆ خەڵك بکەین. ئامانجمان ئەوەیە زۆرترین خەڵک ڤاکسین بکەین\". فیستیڤاڵەکەی لەندەن چوار رۆژ بەردەوامدەبێت، بەردەوام یەکێک لەسەر ستەیج گۆرانی دەڵێت و میوزیک دەژەنێت، ئەوەی ڤاکسینیشی وەرنەگرتبێت لە خۆشیی میوزیکەکە دەچێت خۆی دەکوتێت. ئەمەش لە کاتێکدا لانیکەم ١٥ مانگە خەڵک لە بەریتانیا بە ناچاری لە ماڵەکانیان دەمێننەوە، لە کۆنسێرت و فیستیڤاڵ و سەرجەم شوێنەکانی خۆشگوزەرانی بوون. بەریتانیا یەکێکە لەو چەند وڵاتەی کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن لە دابەشکردنی زۆرترین ڤاکسین بەسەر خەڵکەکەیان. لە بەریتانیا زیاتر لە ٧٢ % ی خەڵک کە تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵەوەیە، ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەمەش رێژەیەکی ئێجگار بەرچاوە بۆ دروستبوونی بەرگریی بەکۆمەڵ لە دژی ڤایرۆسە کوشندەکە. هاووڵاتییەکی بەریتانی دەڵێت \"ئاوا ئاسانترە ڤاکسین وەرگرین، چونکە لە کاتی ئیشدا دەرفەتی نۆرە وەرگرتنمان نییە. نۆرەیەکم بۆ هاتەپێش و لەکیسم چوو. ئەمە شتێکی باشە. لێرە پێویستت بە نۆرە نییە، هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت بێیت و ڤاکسین وەرگریت\". هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تەنیا لە بەریتانیا نییە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستاش سەرۆکی ئەمریکا داوایکرد هەر کەسێک ڤاکسینی وەرگرت ١٠٠ دۆلاری بدرێتێ، داواکارییەکەی بایدن لەلایەن حاکمەکانی ویلایەتەکانی نیویۆرک و مینیسۆتا جێبەجێ کرا. ئەمەش وایکرد لە رۆژێکدا نزیکەی یەک ملیۆن ئەمریکی ڤاکسین وەرگرن، کە نیو ملیۆنیان ژەمی یەکەمیان بوو. هەموو ئەو هاتوهاوارەش لە ترسی گۆڕاوی دەلتای کۆرۆنایە کە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ناسراو بە سی دی سی بە فەرمی هۆشداریی داوە کە گۆڕاوێکی مەترسیدارە و خێراتر لەوانەی پێشتر دەگوازرێتەوە.", "summary": "حکومەتی بەریتانیا هەستی بەوە کردبوو کە پرۆسەی ڤاکسینکردنی خەڵک هێواش بووە، هەربۆیە بیری لەوە کردەوە کە لە رێگەی فیستیڤاڵێک سەرنجی خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین رابکێشێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/0108202110", "category": "world", "summary_length": 163, "article_length": 1794, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 841}, {"article": "ئاژانسی تایبەت بە کۆچبەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان - UNHCR رۆژی دووشەممە ٠٧ - ٠٣ - ٢٠٢٢ بڵاویکردەوە، یەک ملیۆن و ٧٣٥ هەزار و ٦٨ کەس لە ئۆکرایناوە چوونەتە وڵاتانی دیکە. ئاژانسی تایبەت بە یارمەتیدانی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش - یونیسێف دەڵێت، نزیکەی نیوەی ئەوانەی ئۆکراینایان جێهێشتووە منداڵن. ئاژانسی UNHCR دەڵێت، \"هێرشە سەربازییەکە بووەتە هۆی وێرانکارییەکی زۆری ژێرخانی سڤیل و چەندین کەسی سڤیلیش بوونەتە قوربانی. هێرشە سەربازییەکە خەڵکێکی زۆری ناچارکردووە ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و هەوڵبدەن خۆیان بگەیێننە شوێنی سەلامەت بۆئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت و یارمەتیشیان پێشکێش بکرێت\". ئاژانسەکەی تایبەت بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لە حاڵەتی بەردەوامبوونی شەڕەکە، دەکرێت ٤ ملیۆن کەس ببنە کۆچبەر و ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە نێوخۆی ئۆکراینادا ئاوارە بوون. دابەشبوونی ئاوارەکانی ئۆکراینا بەسەر وڵاتاندا: پۆڵەندا: لە هەر ١٠ کەس کە ئۆکراینایان جێهێشتووە شەش کەسیان چوونەتە پۆڵەندا. بەگوێرەی ئاماری ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ملیۆنێک و ٢٧ هەزار و ٦٠٣ کەس لە ئۆکرایناوە چوونەتە پۆڵەندا. هەنگاریا: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ١٨٠ هەزار و ١٦٣ کەس کە ئۆکرایناوە چوونەتە ئەو وڵاتە، ئەو ژمارەیەش دەکاتە ١٠ % ی خەڵکی هەڵاتووی ئۆکراینا. سلۆڤاکیا: نزیکەی ١٢٨ هەزار و ١٦٩ کەس چوونەتە سلۆڤاکیا و ئەوەش دەکاتە ٧ % ی کۆی خەڵکە هەڵاتووەکەی ئۆکراینا بۆ وڵاتانی دەرەوە. مۆڵدۆڤا: ٨٢ هەزار و ٧٦٢ کەس لە ئۆکرایناوە چوونەتە مۆڵدۆڤا. رۆمانیا: ٧٨ هەزار و ٩٧٧ کەس لە ئۆکرایناوە چوونەتە ئەو وڵاتە ئەوروپییە و بەرپرسانی وڵاتیش دوو کامپیان بۆ کردوونەتەوە. وڵاتانی دیکەی ئەوروپا: بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٨٣ هەزار و ٦٨٨ کەس چوونەتە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا. رووسیا: ٥٣ هەزار کەس لە ئۆکرایناوە چوونەتە نێو رووسیا. بێلاڕووس: ٤٠٦ کەس چوونەتە نێو بێلاڕووس. لە رۆژانی ١٨ی شوبات تاوەکو ٢٣ی شوباتیش ٩٦ هەزار کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی جوداخوازەکانەوە چوونەتە نێو رووسیا.", "summary": "رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە رۆژی ٢٤ی مانگی رابردووەوە کە تێیدا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستیپێکردووە، زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس لە ئۆکرایناوە چوونەتە وڵاتانی دیکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/070320225", "category": "world", "summary_length": 200, "article_length": 1795, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 887}, {"article": "لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ پەرلەمانی بەلجیکا لە برۆکسل، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی نوێنەرایەتی سەردانی پەرلەمانی بەلجیکای کرد و لە گەڵ ساموئێل کۆگۆلاتی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کۆبووە. د. دلاوەر خالد ئاژگەیی بە تێروتەسەلی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی رووداوەکانی ئەم دواییەی خستەڕوو و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی روونکردەوە. لەو بارەیەوە نيگه‌رانيى قووڵى هەرێمی کوردستانی بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى رووداوه‌كانى ناوچه‌كه راگەیاند و جه‌ختیکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رێكارى سه‌ربازى به چارەسەر نابینێت و داوای له هه‌موو لايه‌ك کردووە هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانيان بە دوور بگرن. لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا باس لە رۆڵی گرنگی هاوپەیمانان لە یەكلاییكردنەوەی شەڕی تیرۆردا کرا و ئاماژەی بەوە کرد كە \"نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەكە دەبێتە هۆی ئەوەی جارێكی دیکە تیرۆر بەهێزببێتەوە\". دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی بەلجیکا تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو و بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا، بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئاڵوگۆڕکردنی شاندی پەرلەمانیی نێوان هەردوولا دەست بە هەنگاوە کردەییەکان لەو بوارەوە بکرێت و لە هەمان کاتدا باس لە دروستکردنی ئەنجوومەنی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی بەلجیکا کرا. لەلای خۆیەوە جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا دەستخۆشی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد لە دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ گەیاندنی پەیام و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانی بەلجیکا و رایگەیاند کە لەلای خۆیەوە کار دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا.", "summary": "لە کۆبوونەوەیەکی نێوان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا باس لە دروستکردنی ئەنجوومەنی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی بەلجیکا کرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/090120208", "category": "world", "summary_length": 212, "article_length": 1609, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 676}, {"article": "رۆژنامەیەکی ئەمریکی خەمڵاندوویەتی کە ئەگەر رۆژانە بۆ هەر یەک لە سێ ژەمەکە لە رێستۆرانتێکی جیاوازی نیویۆرک نان بخۆیت، ئەوە بە ٢٣ ساڵ دەتوانیت هەموو رێستۆرانتەکانی ئەو شارە تاقی بکەیتەوە. لەم ڕۆژانەدا نیویۆرک لە ئەمریکا پایتەختی خواردن نییە، بەڵکو چەقی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە. رێستۆرانتەکانی داخراون یان مێزەکانیان چۆڵن. ستیڤ کەتسارۆز، خاوەنی رێستۆرانتە لە نیویۆرک و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \" ٩٠ % ی داهاتمان لە دەستدا. پێشتر ٢٤ کاژێر رێستۆرانتەکە کراوە بوو، ئێستا کەممان کردووەتەوە، چونکە بە شەواندا ئەم ناوە سەلامەت نییە\". ستیڤ کاتسارۆز خاوەنی رێستۆرانتێکە لە ناوچەی میدتاونی مانهاتن کە لە سەردەمی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنادا شەو و ڕۆژی زۆر جیاواز نەبوو و لە هاویناندا سەدان هەزار گەشتیار دەچوونە ئەو ناوچەیە. ستیڤ باس لەوە دەکات، \"رۆژانە تەنیا نۆ بۆ ١٠ کڕیارم هەیە و هەمووی دیلیڤەریە، چونکە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەخەیە بۆ رێستۆرانتەکان کە بهێڵن کڕیار لەسەر مێزەکانیان نان بخۆن\". سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک پێشنیازێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی رێستۆرانتەکانی نیویۆرک هەیە، ئەویش داخستنی شەقامەکانە. ئەو دەڵێت با شەقامەکان دابخەین و بهێڵین رێستۆرانتەکان مێزەکانیان بهێننە سەر شۆستە و شەقامەکان و بڵاویان بکەنەوە. بەو شێوەیە مێزەکان لە یەکدی دوور دەبن و خەڵکی پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی دەبن، لە هەمان کاتیشدا دەتوانن ببنە کڕیاری ئەو رێستۆرانتانەی کە ژمارەی کڕیارەکانیان زۆر کەم بووەتەوە. بەڵام ئەو بیرۆکەیەی سەرۆک شارەوانی تەنیا چەند بەشێکی نیویۆرک دەگرێتەوە و مەرج نییە وابکات خەڵکی دووبارە متمانەی هەبێت و بچێت لە رێستۆرانتەکان نان بخوات. ستیوارت دۆڤ، چێشتلێنەرە لە رێستوورانتێکی نیویۆرک و بە رووداوی گوت، \"ئەو ڕۆژانە کۆتاییان هات کە شاگرد بتوانێت بەسەر مێزی کڕیارەوە قسە بکات. بۆ خۆپاراستنی زیاتر لەوانەیە بە ئەلکترۆنی کاربکەین. رێوشوێنی پاکردنەوەی توندترمان دەبێت\". بە گوێرەی رێکخراوی رێستۆرانتەکانی ئەمریکا، تەنیا لە مانگی نیسانی رابردوودا نزیکەی شەش ملیۆن کارمەندی رێستۆرانتەکانی ئەو وڵاتە هەلی کاریان لەدەستداوە و زیاتر لە ٦٠ % ـی رێستۆرانتەکانی نیویۆرک ناتوانن کرێی مانگانەیان بدەن.", "summary": "نیویۆرک تەنیا سەنتەری ئابووریی جیهان و میدیا نییە، بەڵکو یەکێکە لە پایتەختەکانی خواردن لە جیهاندا و ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی ٢٧ هەزار رێستۆرانت لەو شارە داخراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/200520203", "category": "world", "summary_length": 185, "article_length": 1914, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 857}, {"article": "لەگەڵ زیادبوونی مەترسی لەسەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا و بە مەبەستی دڵنیاکردنەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا فەرمانی دەرکرد بە هێشتنەوەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری \"یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان\" لە دەریای نێوەڕاست و دواخستنی وادەی جووڵەپێکردنی کەشتییەکە بۆ ناوچەیەکی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە بڕیاربوو لەم رۆژانە ئەنجام بدرێت. بەرپرسێك لە پێنتاگۆن [وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا] ئاشکرای دەکات، \"گۆڕینی بەرنامەی کەشتییەکە گرنگیی مانەوەمان لە ئەوروپا پیشاندەدات، کە پێویستە بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان بە پابەندبوونمان بە بەرگریی هاوبەش\". دەریای نێوەڕاست دەکەوێتە باشووری وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا کە چەندین وڵاتی ئەندامانی ناتۆ لەسەر کەنارە ئاوەکانیدان. هێشتنەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە، لە کاتێكدایە کە بڕیارە ئەمریکا و رووسیا لە رۆژی ١٠ - ٠١ - ٢٠٢٢ لە جنێڤی سویسرا گفتوگۆی تایبەت بە قەیرانی ئۆکراینا و ئاسایشی ئەوروپا بکەن.", "summary": "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەشتیی فڕۆکە هەڵگری \"یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان\" لە دەریای نێوەڕاست دەهێڵێتەوە، ئەوەش بۆ مەبەستی پاراستنی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە لە ئەگەری هەر هێرشێکی رووسیا بۆ سەریان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/291220213", "category": "world", "summary_length": 199, "article_length": 914, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 429}, {"article": "سەرۆکی فەرەنسا رۆژی دووشەممە، لە کاتی سەردانیکردنی قوتابخانەیەکی دواناوەندیی کشتوکاڵی لە شاری ئاهون گوتی: \"هێشتا کاری زۆر ماوە بیکەین. لە کاتێکی گونجاودا بڕیاری خۆم رادەگەیێنم. \" ماکرۆنی تەمەن ٤٤ ساڵ، کەسێکی نێوانڕەو، واتە نە چەپڕەو نە راستڕەو. لە ئایاری ٢٠١٧ بە سەرۆکی فەرەنسا هەڵبژێردرا، چاوەڕێدەکرێت خۆی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی بەربژێربکاتەوە کە لە نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچن، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی، بەربژێربوونی خۆی رانەگەیاندووە. لە لایەن رکابەرە راستڕەو و چەپڕەوەکانیەوە، رەخنە لە ماکرۆن دەگیرێت و دەڵێن سەرۆکی فەرەنسا هەر لە ئێستاوە پێگەی سەرۆکایەتیی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردێنێن. لە راپرسییە نافەرمییەکاندا، ماکرۆن لە پێش بەربژێرەکانی دیکەوەیە. هەرچەندە ماکرۆن بە دەرکردنی چەند بڕیارێک لە دژی ئیسلامی و کۆچبەران، توانیویەتی سۆزی بەشێک لە راستڕەوەکان بۆ خۆی رابکێشێت، بەڵام ئەگەر لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان ٥٠+١ی دەنگەکان نەهێنێت، ئەوا لە خولی دووەمی هەڵبژاردن لەگەڵ بەربژێرێکی راستڕەو دەچێتە کێبڕکێوە، ئەوکات مەترسیی لەسەر سەرنەکەوتنی ماکرۆن دروست دەبێت، بە تایبەتی ئەگەر راستڕەوەکان لە دژی ماکرۆن یەکبگرن.", "summary": "ئیمانوێل ماکرۆن. سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، لە \"کاتی گونجاودا\" رایدەگەیێنێت، کە ئایا خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەربژێر دەکاتەوە یان نا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/240120226", "category": "world", "summary_length": 144, "article_length": 1050, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 490}, {"article": "ماوەی ساڵێک زیاترە کۆریای باکوور هێڵی گەرمی پەیوەندی لە کۆریای باشوور داخستووە، بەڵام لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە کۆریای باشوور لە چەند کەناڵێکی دیپلۆماسییەوە دەستی بە کارکردن کردەوە بۆ ئەوەی هێڵە گەرمەکە چالاک بکرێتەوە. بە گوێرەی میدیای فەرمیی کۆریای باشوور لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، سەرکردەکانی هەردوو وڵات چەندین نامەیان ئاڵوگۆڕ کردووە و بڕیاریشیان داوە هێڵی گەرم چالاک بکەنەوە. میدیای فەرمیی کۆریای باکووریش بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ - ٧ - ٢٠٢١ رایگەیاند، ئەو هیڵە چالاککرایەوە و سەرکردە کۆرییەکان بۆ ماوەی سێ خولەک قسەیان لەگەڵ یەکدی کردووە. سەرباری ئاڵۆزییە درێژخایەنەکانی نێوان هەردوو کۆریا، لە ساڵی ٢٠١٨ ـەوە پەیوەندییەکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەرۆیشتن و لە هەمان ساڵیشدا مون جای ئین، سەرۆکی کۆریای باشوور و کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور دوو جار چاویان بە یەکدی کەوت، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دووبارە پەیوەندییەکان پچڕان و پیۆنگیانگ بڕیاری داخستنی هێڵی گەرمی پەیوەندی دا. لەدوای شەڕی ١٩٥٠ تاوەکو ١٩٥٣ لەنێوان هەردوولا تاوەکو ئێستا ئاشتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆ نەکراوە و شەڕەکەیش تەنیا بە ئاگربەست کۆتایی هاتووە.", "summary": "کۆریای باکوور و باشوور لە هەوڵێکی نوێدا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و دروستکردنی پردی پەیوەندیی نوێ دەستیان کردەوە بە چالاککردنەوەی هێڵی گەرمی پەیوەندیی نێوان هەردوولا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/270720211", "category": "world", "summary_length": 168, "article_length": 1035, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 478}, {"article": "لە فیستیڤاڵەکەدا کە نوێنەرایەتیی حکومەتەی هەرێمی کوردستان لە مۆسکۆ رێکیخستووە و پشتگیریی دەکات، ٣٥ بەرهەمی دەرهێنەرانی کورد لە فیلمی سینەمایی، کورتەفیلم و بەڵگەفیلم لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بە ئامادەبوونی دەرهێنەرانی بیانی پێشاندەدرێن. فیستیڤاڵەکە لە هۆڵی \"کارۆ ئارت ئۆکتیابەر\"ی مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت و لە کاتی کردنەوەیشیدا ژمارەیەک کەسایەتیی ناودار، هونەرمەند و نوێنەری باڵیۆزخانەکانی وڵاتان و نوێنەرانی کوردانی دیاسپۆراش بەشداربوون. هاوکات ژمارەیەک ئەکتەر، دەرهێنەر، بەرهەمهێنەری تورک، ئەڵمانی، فەرەنسی و بەریتانیش بانگهێشتکراون. فیستیڤاڵەکە بە پێشاندانی فیلمی دەرهێنەرانی ئافرەت دەست پێدەکات؛ رۆژی یەکەم واتە ٢١ - ٧ - ٢٠٢١ فیلمی \"کچانی رۆژ\"ـی ئەڤا حەسۆن پێشاندەدرێت. فیلمەکە باس لە بەرخودانی کچ و ژنانی کورد دەکات کە وەکو دیل کەوتنە دەستی داعش و دواتر یەکەیەکی تایبەتیان بۆ پاراستنی ناوچەکەیان دروستکرد و بۆ داهاتووی خۆیان تێکۆشان. رۆژانی دواتر بە پێشاندانی فیلمی \"پەنابەری بچووک\"ی دەرهێنەر باتین قوبادی، برای بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند بەرهەمێکی دیکە فیستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت، وەك: فیلمی \"زاگرۆس\"ی دەرهێنەر سەهیم عومەر خەلیف لە باشووری کوردستان. فیلمی \"هاواری میزۆپۆتامیا\"ی دەرهێنەر لەوەند عومەر لە رۆژئاوای کوردستان. فیلمی \"بریا بەفر بباریایە\"ی دەرهێنەر هیشام زەمان. هەروەها بینەران دەتوانن لە رۆژانی فیستیڤاڵەکەدا فیلمەکانی وەک \"ناڤێ ڤێ\" کە باس لە مێژووی جینۆساید دەکات، فیلمی\"دیالۆگ\" کە باس لە هەوڵێکی مەترسیداری دایکێکی کورد دەکات کە بە شوێن کوڕەکەی دا دەگەڕێت و چەندین فیلمی دیکە ببینن. یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ ٢٥ - ٠٧ - ٢٠٢١ بە پێشاندانی فیلمی \"خانیا بێ بانی\" دەرهێنەر سۆلین یوسف کۆتایی دێت. هەموو فیلمە هەڵبژێردراوەکان لە ساڵانی جیاوازدا بەشداریی فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانیان کردووە و خەڵاتی جیاوازیان بەدەستهێناوە.", "summary": "یەکەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ ئەمڕۆ ٢١ - ٧ - ٢٠٢١ دەستی بە کارەکانی کرد و تاوەکو ٢٥ی تەممووز بەردەوام دەبێت و تۆڕی میدیایی رووداویش سپۆنسەریەتی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/210720215", "category": "world", "summary_length": 163, "article_length": 1695, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 765}, {"article": "زۆرینەی ئەو پارتە سیاسییانەی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکە، پەرلەمانییەکە و هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەشدارن راستڕەون و بۆچوونەکانیان رەنگدانەوەی ئەو بەهایانەن لەنێو ٦.٥ ملیۆن دانیشتووەکەی وڵاتدا هەن. بەڵام هاوپەیمانییەکی نوێش هەیە کە کار لەسەر پرسە ژینگەییەکان دەکات و ژمارەیەکی بەرچاو بەربژێری هەیە و لە رۆژانی رابردوویشدا بانگەشەی چڕی لە زۆربەی شارەکان کردووە. ئەوەی کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەوە هەیە، ئەلێکساندەر ڤوجیج، سەرۆکی سربیا دیارترین کەسایەتیی سیاسیی ئەو وڵاتەیە. زۆرینەی راپرسییەکان ئەوە دەردەخەن کە لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێتەوە و دەبێتەوە سەرۆکی وڵات. ٧ کەسایەتیی دیکەش بەربژێرن بۆ بوون بە سەرۆکی وڵات. پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنی پەرلەمان، پەرلەمانی ئەو وڵاتە ٢٥٠ کورسیی هەیە و لە دوایین هەڵبژاردندا کە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو، ئۆپۆزیسیۆن بایکۆتی کرد، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی گوایە زەمینەیەکی گونجاو بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد نەڕەخساوە. ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەو جۆرە بوو کە پارتەکەی سەرۆکی وڵات و هاوپەیمانەکانی جگە لە ٧ کورسی، هەموو کورسییەکانی پەرلەمانیان بردەوە. بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئۆپۆزیسیۆن بەشدارە و ١٩ پارت و هاوپەیمانی بەشداری لە پڕۆسەکەدا دەکەن.", "summary": "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ - ٤ - ٢٠٢٢ دانیشتووانی سربیا چوونە بنکەکانی دەنگدان بە مەبەستی بەشداریکردن لە سێ هەڵبژاردندا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/030420227", "category": "world", "summary_length": 122, "article_length": 1100, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 529}, {"article": "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک ئەمریکی - ئەفریقی رایگەیاند، \"ئێمە هەلومەرجێکمان لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا هەیە، ئێمە کارێکی زۆر مەزنمان ئەنجامداوە، بەڵام میدیاکان نایانەوێت بایەخ بەمە بدەن. \" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی\"ئێستا ئێمە ١٥ کەسمان لە وڵاتەکەماندا هەن تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونە، هەروەها ٤٠ ئەمریکیشیمان لە نزیک ژاپۆن کە لە کێشەدابوون هێنایەوە ئەمریکا و ئێستا لە کارانتیندان و دۆخیان بەرەو باشتربوون دەچێت. ئەوان ٤٠ بۆ ٤٢ کەس دەبوون. ئێمە هێناماننەوە، کە من هەستمکرد دەبێت ئەو کارەبکەین. بەڵام لە هێدلاینی تیڤییەکاندا رێک گوتیان لە ١٥ کەسەوە ژمارەکە گەیشتووەتە ٤٠ کەسی دیکەش، بەڵام ئەمە وانییە، ئێمە چل کەسەکەمان لە دەرەوە هێناوەتەوە، ئێمە رێگە نادەین هیچ شتێک رووبدات، دەبووایە ئەوە بکەین، بەڵام بینیم میدیاکان هەواڵەکەیان دەستکاریکرد و ئەمجارە نووسیان ئەمە کارەساتە. بەڵام ئێمە کارێکی مەزنمان کردووە، هەموو خەڵک کاری زۆر باش دەکەن، ئەوان کاری زۆر باش دەکەن. \" سەرۆکی ئەمریکا بەتووندی بەرگری لە سیاسەتی ئیدارەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان کاری زۆر مەزنیان لەم بارەوە کردووە، بەڵام میدیاکان بەشێوەیەکی دیکە باسی دەکەن.", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان کاری زۆر باشیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کردووە، بەڵام میدیاکان باسی ناکەن و هەواڵەکانیان زۆر بە خراپی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاوکردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/280220203", "category": "world", "summary_length": 167, "article_length": 1084, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 502}, {"article": "راپرسییەکی زانکۆی شیکاگۆ کە بە هاوکاری ئاژانسی ئەسۆشیەتیدپرێس ئەنجامدراوە دەڵێت، لەبەر ئەم هۆکارانە، لە ٥٠ ساڵی رابردوودا، ئەمریکییەکان هیچ کات وەکو ئێستا خەمبار و بێزار نەبوون. بەجۆرێک کە تەنیا ٢٤ % ـی ئەمریکییەکان پێیانوایە وڵاتەکەیان بە ئاراستەیەکەی راستدا دەڕوات. جەنیفەر بێنز، لێکۆڵەر لە سەنتەری AP - NORC دەڵێت، راپرسیەکە پیشانیدەدات کە خەڵک هەست بە قورسایی ئەو دوو تراژیدیە دەکەن کە لەو مانگە روویاندا. هەروەها رای سێ لەسەر چواری خەڵکی ئەمریکا بە نموونە دەهێنێتەوە کە پێیانوایە وڵاتەکەیان گەییشتووەتە شوێنێکی خراپ و بڕواش بەوە ناکەن لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخەکە باشتربێت. ٦٤ % ـی خەڵکی ئەمریکا پێیانوایە ترەمپ هۆکاری دووبەرەکی و ناکۆکییەکانی نێوخۆی ئەمریکایە و بڕوایان وایە کە ترەمپ رۆژ دوای رۆژ دۆخی وڵاتەکەیان خراپتر دەکات و رێژەی ئەوانەی پەسنی سەرکردایەتی ترەمپ دەکەن، لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ٤٣ % ـەوە بۆ ٣٩ % دابەزیوە. جەنیفەر بێنز پێیوایە زۆربەی خەڵکی وڵاتەکەی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی رەگەزپەرستی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە باش نابینن کە بەگوتەی ئەو لێکۆڵەرە، ئەو دوو بابەتە زۆرترین گوشاریان لەسەر دەروونی خەڵک بەجێهێشتووە. لێکۆڵەرەکەی سەنتەری AP - NORC باس لەوەدەکات کە زۆربەی خەڵک پێیانوایە ترەمپ هێزێکی دابەشکارە. جەنیفەر بێنز لەگەڵ هەمان بۆچوونە و دەڵێت \"روونە کە لانیکەم هەوڵی ئەوە نادات وڵات زیاتر یەکگرتووبێت لەم کاتەدا. \" بە گوێرەی راپرسییەکەی زانکۆی شیکاگۆ و ئەسۆشیەتیدپرێس، ئەمساڵ تەنیا ١٤ % ـی ئەمریکییە پێگەییشتووەکان خۆیان بە دڵخۆش دەزانن لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٨ رێژەکە ٣١ % بوو. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨ رێژەی ئەو کەسانەی رایانگەیاندبوو هەندێجار هەست بەوە دەکەن پەراوێزخراون و دڵخۆش نین ٢٣ % بووە، بەڵام ئەمساڵ رێژەی ئەوانەی وا دەڵێن گەیشتووەتە ٥٠ %.", "summary": "لە سێ مانگی رابردوودا، ئەمریکا رووبەڕووی سێ قەیرانی گەورە بووەتەوە؛ پەتایێکی جیهانی، بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری و، تووندوتیژی خۆپیشاندانەکان. زۆرینەی دانیشتووانی ئەمریکاش پێیانوایە ترەمپ هۆکاریی سەرەکی دۆخی ئێستای وڵاتەکەیانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/190620203", "category": "world", "summary_length": 225, "article_length": 1585, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 758}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەتی پۆڵەندا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ - ٠٣ - ٢٠٢٢ هەریەکە لە ماتیوز جاکوب مۆراویسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا؛ پێتر فیالا، سەرۆکوەزیرانی کۆماری چیک و یانیز جانسا، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤینیا سەردانی کیێڤ - ی پایتەختی ئۆکراینا دەکەن و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆدەبنەوە. سەردانەکە لەکاتێکدایە کە بۆردوومانەکانی سوپای رووسیا بۆسەر کیێڤ - ی پایتەختی ئۆکراینا بەردەوامن و بەنزیکەیی لەلایەن سەربازانی رووسیاوە گەمارۆ دراوە؛ بڕیاریشە ئەمڕۆ شاندی دانوستاندنکاری رووسیا و ئۆکراینا بۆ چوارەم جار لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، کۆببنەوە. جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، کۆماری چیک و سلۆڤینیا لەگەڵ دێنیس شمایڵ، سەرۆکوەزیرانی ئۆکرایناش کۆدەبنەوە. بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەتی پۆڵەندا، سەرۆکوەزیرانی ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە وەکو \"نوێنەرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا\" سەردانی ئۆکراینا دەکەن. سەردانەکەش بە \"رێککەوتن لەگەڵ\" چارلز میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا و ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رێکخراوە. حکومەتی پۆڵەندا دەڵێت، \"مەبەست لە سەردانەکە بۆ جەختکردنەوەیە لە پشتگیریی ئاشکرای یەکێتیی ئەوروپا لە سەروەری و سەربەخۆیی ئۆکراینا و پێشکێشکردنی پاکێجێکی فراوانە لە پشتگیریی دەوڵەت و کۆمەڵگەی ئۆکراینا\". رۆژی ٢٤ - ٠٢ - ٢٠٢٢ بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە نزیکەی سێ ملیۆن کەس ئاوارە بوون و سەدان هاووڵاتیی سڤیلیش کوژراون و هەزارانیش برینداربوون.", "summary": "حکومەتی پۆڵەندا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەریەکە لە وڵاتانی پۆڵەندا، کۆماری چیک و سلۆڤینیا سەردانی کیێڤ - ی پایتەختی ئۆکراینا دەکەن و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150320224", "category": "world", "summary_length": 167, "article_length": 1463, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 715}, {"article": "گرووپی شەباب لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٠١ - ٠٥ - ٢٠٢٠ چەکدارانیان لەسەر سنووری کینیا و سۆماڵ هێرشێکی بوێرانەیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی بە ناوی \"کامپ سیمبا\" و بەشێک لەو بنکەیەیان کۆنترۆڵکردووە. لە راگەیێندراوەکەیاندا ئاماژە بەوە دەکەن، گورزێکی گەورەیان لە هێزەکانی ئەمریکا و کینیا داوە و شەڕەکە تاوەکو کاتی بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکە بەردەوامە کە کاژێر ٠٨: ٠٠ی بەیانیی رۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە. گرووپەکە لە راگەیێندراوەکەدا ئایەتی ١٩١ی سوورەتی بەقەرەی داناوە کە دەڵێت، \"لە هەر شوێنێک بێباوەڕەکانتان بینین، بیانکوژن و لەو شوێنە دەریانبکەن کە ئێوەیان لێدەرکردوون. \"", "summary": "گرووپی چەکداریی شەباب لە کینیا هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا و دەڵێت، دەستمان بەسەر بەشێکی ئەو بنکەیەدا گرتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/050120203", "category": "world", "summary_length": 122, "article_length": 598, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 281}, {"article": "یەکەم توێژینەوە لەلایەن زانکۆی کالیفۆرنیا - بێرکلی ئەنجامدراوە و وڵاتانی، چین، ئەمریکا، ئێران، کۆریای باشوور، فەرەنسا و ئیتاڵیای بە نموونە وەرگرتووە. دەڵێت، ئەگەر قەدەخەی هاتووچۆ نەبووایە، ٥٣٠ ملیۆن کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا دەبوون، کە ٦٠ ملیۆنیان لە ئەمریکا دەبوو. توێژینەوەی دووەم کۆلێژی ئیمپریاڵی لەندەن ئەنجامیداوەو ئەوەی خستووەتەڕوو، کە قەدەخەی هاتووچۆ رێگریی لە گیانلەدەستدانی سێ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس بە کۆرۆنا لە ئەوروپا کردووە. لە توێژینەوەکەی زانکۆی کالیفۆرنیا - بێرکلی وردبوونەوە بۆ چەندین بڕیار کراوە کە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دەرکراون، بڕیارەکان جگە لە قەدەخەی هاتووچۆ، بریتین لە مانەوەی ناچاری لە ماڵ، قەدەخەی گەشتی ئاسمانی، بەستنی ماسک بەناچاری، جێبەجێکردنی دوورگیریی کۆمەڵایەتیی و داخستنی قوتابخانەکان. دەرکەوتووە کە ئەو بڕیارانە هۆکاربوون بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە. زانکۆکە بەراوردی ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراوی ئەو وڵاتانەی کردووە لەگەڵ ژمارەی خەمڵێنراوی تووشبووان ئەگەر قەدەخەی هاتووچۆ نەبووایە، بۆ نموونە لە ئێران لە ٢٢ ـی ئادار ٢١ هەزار و ٦٣٨ تووشبوو تۆمارکراون، بەڵام ژمارەی خەمڵێنراوی تووشبووان چوار ملیۆن و ٩٢١ هەزار و ٣٩٨ کەسە. لە ئەمریکا لە ٦ ـی نیسان ٣٦٤ هەزار و ٧٢٦ تووشبوو تۆمارکرابوون، بەڵام ژمارەی خەمڵاندنی تووشبووان بەبێ رێکارەکانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبووە پێنج ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٣٥٤ کەس. یەکێک لە پرۆفیسۆرەکان بەناوی هیس یانگ کە شارەزای زانستی سیاسییە و لە توێژینەوەکەدا بەشداربووە دەڵێت، \"وا هەستناکەم هیچ هەوڵێکی مرۆڤ تاوەکو ئێستا ئەوەندە ژیانی خەڵکی رزگارکردبێت\". توێژینەوەکەی کۆلێژی ئیمپیریاڵی لەندەنیش داتای ١١ وڵاتی ئەوروپی لەنێویاندا بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا تاوەکو سەرەتاکانی مانگی ئایار بە نموونە وەرگرتووە، دەڵێت ١٢ بۆ ١٥ ملیۆن کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا دەبوون، بەهۆی ئەو رێکارانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گیراونەتەبەر لە قەدەخەی هاتووچۆ و داخستنی قوتابخانەکان، ژیانی سێ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس رزگارکراوە.", "summary": "دوو توێژینەوە لەلایەن دوو زانکۆی جیاوازی ئەمریکی و بەریتانی ئەنجامدراون و باس لە کاریگەریی قەدەخەی هاتووچۆ لە رێگریی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن. بەپێی توێژینەوەی زانکۆ ئەمریکییەکە، ئەگەر قەدەخەی هاتووچۆ نەبووایە، تەنیا لە شەش وڵات ٥٣٠ ملیۆن کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا دەبوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/170620203", "category": "world", "summary_length": 278, "article_length": 1784, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 827}, {"article": "سێرگی نیکیفۆرۆڤ، گوتەبێژی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، دووپاتیکردەوە کە سەرۆکەکەیان تەنیا قسەی میدیاکانی بۆ خەڵک گواستووەتەوە. تەنانەت هەندێ چاودێر گوتوویانە بەهۆی ئەوەی زێلێسنکی کەسایەتیێکی کۆمیدی و شاشەی تەلەڤزیۆنەکانە، قسەکەی تەنیا وەکو گاڵتەجاڕی کردووە. زێلێنسکی رۆژی دووشەممە لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رووی کردە خەڵکەکەی و گوتی \"پێمانگوتراوە رۆژی ١٦ی شوبات دەبێتە رۆژی هێرشەکە. ئەو رۆژە دەکەینە رۆژی یەکگرتوویی، ئەو رۆژە کراوەتە پشوو، ئاڵای نیشتمانی هەڵدەکەین، قردێلەی زەرد و شین دەبەستین و یەکێتیی خۆمان بە هەموو جیهان پێشاندەدەین. \" بەرپرسانی ئۆکراینی لە کیێڤ بە رۆژنامەڤانانیان گوتووە، سەرۆک زێلێنسکی بە مانای وشە مەبەستی ئەوە نەبووە رۆژی چوارشەممە هێرشدەکرێت، بەڵام هەواڵەکە زۆر بە خێرایی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تەنی. دوو بەرپرسی ئۆکراینی بە ئێن بی سی و سی ئێن ئێنی ئەمریکیان گوتووە کە زێلێنسکی بەشێوەی \"گاڵتەجاری\" ئاماژەی بەو هەرایە کردووە کە میدیاکان دەربارەی هێرشی رووسیا دروستیان کردووە. ئەو گوتارەشی لەکاتێکدایە، هەواڵگریی ئەمریکی زانیاریی بڵاوکردەوە کە گوایە رووسیا رۆژی چوارشەممەی وەکو رۆژی هێرشکردن بۆ سەر ئۆکراینا داناوە، جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی یەکەمجار زانیارییەکەی درکاند، بەڵام دواین ئاماژەکان شتێکی دیکە دەڵێن. رۆژی دووشەممە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت کە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆبووەتەوە و پێی دەڵێت، \"هەرچەند رۆژئاوا وەڵامی داواکارییەکانی رووسیای نەداوەتەوە، بەڵام با لە گفتوگۆی دیپلۆماسی بەردەوامبین و چانسی رێککەوتن ماوە. \" سەبارەت بە گوتارە تەلەڤزیۆنییەکەی زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە گوایە رۆژی چوارشەممە رووسیا هێرشدەکاتە سەر وڵاتەکە، جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، \"ئێمە هێشتا باوەڕمان وانییە رووسیا بڕیاری کۆتایی دابێت. من ناڕۆمە نێو وردەکاریی راپۆرتە هەواڵگرییەکان. \" جۆن کێربی دووپاتیکردەوە کە ئەمریکا مەبەستییەتی جەختبکاتەوە کە \"ئەگەری هەیە هێرشی سەربازی رووبدات. \" هەر لەو کۆنفرانسەدا جۆن کێربی گوتی، \"نامەوێت بڕۆمە نێو وردەکاریی رۆژی هێرشەکە، پێموانییە شتێکی ژیرانە دەبێت. تەنیا ئەوەتان پێدەڵێم کە رێگەی تێدەچێت [پووتین] بەبێ ئاگادارکردنەوە هێرشبکات. \" دەقی قسەکانی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا \"ئەمانە بەشێوازێکی سیستماتیکی لە هەموو بەرەکان شەڕ لەدژی ئێمە هەڵدەگیرسێنن، لەسەر سنوورەکانمان سەربازێکی زۆر بڵاودەکەنەوە، لەبەرەی دیپلۆماسیش مافمان پێنادەن سەربەخۆیانە رێگەی سیاسی بگرینەبەر، لەولاشەوە گاز و کارەبا و خەڵووزمان لەسەر سنووردار دەکەن، لە رووی زانیاریشەوە ترسمان لەنێودا بڵاودەکەنەوە. پێمانگوتراوە ١٦ ـی شوبات رۆژی داگیرکاری دەبێت. ئێمە ئەو رۆژە دەکەینە رۆژی یەکگرتوویی نیشتمانی. راگەیێندراوی پەیوەندیدار واژۆی لەسەرکراوە. ئاڵای نیشتمانی هەڵدەکەین و قردێلەی زەرد و شین دەبەستین و یەکیێتیی خۆمان پێشانی هەموو جیهان دەدەین. \"", "summary": "سەرۆکی ئۆکراینا لە رێگەی گوتەبێژەکەیەوە روونکردنەوە لەسەر گوتارە تەلەڤزیۆنییەکەی دەدات کە دەڵێت، گوایە پێیانگوتراوە رۆژی چوارشەممە رووسیا هێرشیان دەکاتەسەر، دەڵێت، ئەو تەنیا مەبەستی ئەو دەنگۆیانە بووە کە لە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150220221", "category": "world", "summary_length": 232, "article_length": 2572, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 1235}, {"article": "کەناڵە ئەمریکییەکە گرتە ڤیدیۆییەکەی لە هەژماری فەرمی لە ئینستاگرام داناوە و لەسەری نووسیوە \"پێشکێشکارێکی کەشوهەوا لە عێراق لەکاتی پێشکێشکردنی بەرنامەدا لە شەڕەبەفرێکدا دەبێتە قوربانی\". بەکارهێنەرێکی ئینستاگرام لەسەر پۆستی میدیا ئەمریکییەکە نووسیویەتی \"گەلی عێراق زۆر ماندوون بەدەست جەنگ و هەژارییەوە، ئەوان بەڕاستی پێویستیان بەوەیە دڵخۆشبن، با ئەم ساتانە ساتی دڵخۆشی بن\". هەندێک بەکارهێنەری دیکە باس لە ئارامگریی دارا حەسەن دەکەن، بەکارهێنەرێک نووسیویەتی \"زۆر ئارامە\" و کەسێکی دیکە نووسیویەتی \"بیرکردنەوەیەکی زۆر پڕۆفیشناڵانەیە\". ئەو گرتە ڤیدیۆییە پێشتر لە هەژماری فەرمیی تۆڕی میدیایی رووداو لە ئینستاگرام و فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، تێیدا لەکاتێکدا باس لە کەشوهەوا دەکات بۆ بینەران، لەلایەن چەند هاونیشتمانییەکەوە تۆپەڵە بەفری تێدەگیرێت. ڤیدیۆکە تاوەکو ئێستا لە ئینستاگرامی رووداو زیاتر لە ٤٦ هەزار بینەری هەیە و لە پەیجی فەیسبووکی رووداویش زیاتر لە ٥٠ هەزار بینەری هەبووە، هاوکات لە ئەکاونتی ئینستاگرامی ئەی بی سی نیوزیش لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا زیاتر لە ٢٥ هەزار بینەری هەبووە. دارا شێخ حەسەن ماوەی ٤٢ ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی کاریکردووە، ٢١ ساڵ بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە بوو، لە تەمموزی ٢٠١٨ خانەنشینکرا. دارا حەسەن بە پیاوی بارانەکە ناسراوە، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا وایکردووە بەردەوام خەڵک گوێی بۆ بگرن. دارا شێخ حەسەن وەک پێشکێشکاری رووداو، رۆژانە لە دوو گەشتی هەواڵ لە سلێمانییەوە پێشبینییەکانی دەخاتەڕوو، بەیانیان کاژێر ٩: ٤٥ خولەک، ئێوارانیش ١٦: ٤٥ خولەک.", "summary": "کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دارا حەسەن، پێشکێشکاری بڕگەی کەشوهەوای تۆڕی میدیایی رووداوی بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی \"لە شەڕەبەفرێکدا دەبێتە قوربانی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/140220203", "category": "world", "summary_length": 167, "article_length": 1410, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 622}, {"article": "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ - ٠٤ - ٢٠٢١ نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە \"زۆر توڕەبووین بە هەواڵی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق. خەڵکی عێراق ئازار و مەینەتی زۆریان بەدەست ئەم جۆرە تووندوتیژی و پێشێلکردنە بینی کە کراوەتە سەر سەروەری خاکیان. \" شەوی رابردووش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ەوە ئەنجامدراوە. وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە، بەڵام کۆنترۆڵکراوە \"هێرشەکەش بە درۆن ئەنجامدراوە\". گوتەبێژەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش کرد، \"هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی هێرشەکەوە نەکەوتووەتەوە و سەرقاڵی دیاریکردنی زیانە ماددییەکانن. \" لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێرەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و جگە لە سەرکۆنەکردنی گوتی \"هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت، دەبێت دەستبەجێ لە سنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە\". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت \" لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر رێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم\". دەوروبەری کاژێر ٠٩: ٥٠ خولەکی شەوی ١٤ - ٠٤ - ٢٠٢١ هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند \"هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە\". جگە لەو هێرشەی سەر هەولێر چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک کران. ناسر عەلی، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک رایگەیاند بوو \"کاژێر ٠٩: ١٠ خولەک چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک کران، ئەوەی روونە ئەوەیە کە کچێک برینداربووە و سێ کەسیش بەهۆی هێرشەکەوە لەڕووی دەروونییەوە دۆخیان تێکچووە. بەڵام تاوەکو ئێستاش نازانرێت زیانە گیانی و ماددییەکان چەندن. \" وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان لە هێرشەکەدا کوژراوە. دوای هێرشەکەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. دەقی تویتەکەی نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا \"ئێجگار توڕەبووین بە هەواڵی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق. خەڵکی عێراق ئازار و مەینەتی زۆریان بەدەست ئەم جۆرە تووندوتیژی و پێشێلکردنە بینی کە کراوەتە سەر سەروەری خاکیان. \"", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، \"زۆر تووڕەین بە بیستنی هەواڵی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150420211", "category": "world", "summary_length": 176, "article_length": 2270, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 1040}, {"article": "له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ناتۆدا، ئاماژه به‌وه كراوه له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا و یۆنان له باره‌گای سه‌ره‌كیی ناتۆ، میكانیزمی دووقۆڵی سه‌باره‌ت به شێوازه‌كانی دابه‌شكاری له ١ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، پێكهێنراوه. ئامانج له میكانیزمه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی روودانی رووداوه نه‌خوازراوه‌كانه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. له چوارچێوه‌ی میكانیزمه‌كه‌دا هێڵێكی په‌یوه‌ندیی به‌په‌له كه دابه‌شكردنی ئاسمانی و ده‌ریایی له‌نێوان توركیا و یۆناندا ئاسانده‌كات، دروستده‌كرێت. له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا بۆچوونی یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، جێكراوه‌ته‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به پێكهێنانی میكانیزمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌كرێت ئه‌مه له سایه‌ی \"هه‌وڵه بنیاتنه‌رانه‌كانی دوو هاوپه‌یمانیی پڕ به‌های ناتۆ\" ئه‌نجامبدرێت. یه‌نس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاندووه \"ره‌نگه ئه‌م میكانیزمه ئه‌منییه هاوكاربێت له‌وه‌ی رێگه بۆ هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ناكۆكییه‌كان، خۆشبكات. ئاماده‌ین بۆئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتریشی پێبده‌ین. به‌رده‌وام ده‌بم له‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیدا بم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی هاوپه‌یمان\". پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌ی شانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا و یۆنان له‌باره‌ی بنه‌ما گشتییه‌كان، تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هاتووەتە ئاراوه، راشیگه‌یاند \"كۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێكردنی ورده‌كارییه‌كانی هاوئاهه‌نگیكردن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو، رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجامده‌درێت\". تورکیا رۆژی دووشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سرووشتی لە دەریای سپیی ناوەڕاست، کەشتیی \"ئۆروچ رەئیس\" و دوو کەشتیی دیکەی یارمەتیدەری ناردووەتە باکووری دەریای سپیی ناوەڕاست. لەو کاتەشەوە ئەنقەرە سێ جار ماوەی گەڕان و پشکنینی کەشتییەکانی لەو ناوچەیە درێژکردووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا.", "summary": "هاوپه‌یمانیی ناتۆ ئاشكرایكرد، له‌دوای ماوه‌یه‌ك له به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌سه‌ر پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، میكانیزمێك سه‌باره‌ت به شێوازه‌كانی دابه‌شكردن، له‌نێوان توركیا و یۆناندا پێكهێنراوه و ئەو دوو وڵاتە لەسەری کۆکن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/021020203", "category": "world", "summary_length": 236, "article_length": 1846, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 816}, {"article": "هەر ئەوەیە کە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ ناچار بە کۆبوونەوە لە لاتڤیا کردووە تاوەکو تاوتوێی چەند مژارێک بکەن، ئەوانیش: - چۆنیەتیی پاراستنی سنوورە دەرەکییەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ - شێوازی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران بەمەبەستی سفرکردنی کاریگەرییەکانی رووسیا - رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە مووشەکییەکانی رووسیا بۆ سەر ناوەڕاستی ئەوروپا و دەریای باڵتیک - بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی رووسیا لە رۆژهەڵاتی سنووری ئۆکراینا - چۆنیەتیی سنووردارکردنی هەڕەشەکانی رووسیا لە دەریای رەش - هەروەها شێوازی تێکشکاندنی هێرشە ئیلیکترۆنییەکانی رووسیا بۆسەر وڵاتانی رۆژئاوا. ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، \"چەند مانگێکە لیتوانیا رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی رژێمی لۆکاشێنکۆ دەبێتەوە؛ بۆیە پێویستە ئێستا پێکەوەکارکردنمان بگەیێنینە ئاستێکی بەرزتر، هەر ئەوەیە کە ئێستا کار لەسەر راگەیێندراوێكی نوێی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ دەکەین. ئامانجی ئێمە نوێکردنەوەی پابەندییە سیاسییەکانمانە. \" وڵاتانی ناتۆ رووسیا بە هەوڵدان بۆ داگیرساندنی شەڕ لە سێ بەرەدا تۆمەتبار دەکەن؛ بەرەیەک لە کالینینگراد رووسیاوە کە دراوسێی راستەوخۆی وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپایە؛ بەرەیەک لە دەریای رەش، کە هەرسێ وڵاتی ئەندامی ناتۆ، تورکیا، بوڵگاریا و رۆمانیای لەسەرن؛ بەرەی سێیەمیش ئۆکراینیایە، کە ناتۆ و هاوپەیمانەکانی رووسیا بە چڕکردنی هێزی سەربازی لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکەن. یانس ستۆلتینبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، \"دڵنیابوونەوە لە نیازەکانی رووسیا نییە، بەڵام دەزانین کە رووسیا هێزی زۆری لەسەر سنووری ئۆکراینا چڕکردووەتەوە؛ هەر بەو جۆرەش پێشتر بەر لەوەی نیمچە دوورگەی کریمیا داگیربکات، هێزی لەسەر سنوورەکان چڕکردبووەوە، رووسیا بەردەوامە لە ناسەقامگیرکردنی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا و بەردەوامە لە هێرشکردنی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەو وڵاتە. ئەگەر رووسیا هێز دژ بە ئۆکراینا بەکاربهێنێت، ئەوە باج و دەرهاوێشتەی دەبێت، بۆیە ئێمە بەردەوام داوا لە رووسیا دەکەین بارودۆخەکە هێور بکاتەوە. \" رووسیا تۆمەتەکانی ناتۆ رەتدەکاتەوە؛ لە بەرامبەردا مانۆڕە سەربازییەکانی ناتۆ لە دەریای رەش بە هەڕەشە لەسەر وڵاتەکەی دەبینێت و رۆژئاواش بە ناردنی چەکی پێشکەوتووی کوشندە بۆ ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات. لەلایەکی دیکەوە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێت، \"رۆژئاواییە هاوبەشەکانمان لەڕێگەی پێدانی چەکی کوشندەی مۆدێرن بە ئۆکراینا، بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن، ئەوە سەرباری ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هەراسانکەر لە دەریای رەش و ناوچەکانی دیکەی سەر سنوورەکانمان. \" هاوکات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژە بەوە دەدات، \"هەندێ میدیا ترساون لەوەی کە شەڕێک لەنێوان ئێمە و رووسیا رووبدات؛ بەڵام ئێمە کۆنترۆڵی تەواوی سنوورەکانمان کردووە و بە تەواوەتی ئامادەی هەموو جۆرە هەڵکشانێکین. \" لەلایەک ناتۆ دەستی دیپلۆماسییەتی بۆ رووسیا درێژکردووە و بایدن بەنیازە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لەگەڵ پووتین کۆببێتەوە؛ بەڵام لەلایەکی دیکە دەستی ناتۆ لەسەر پەلاپیتکەی چەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر سەرکێشییەکی سەربازیی رووسیا.", "summary": "لەوانەیە بەشی زۆری کۆچبەرانی دیوی بێلاڕووسی سەر سنووری پۆڵەندا ئاگاداری ئەوە نەبن، کە ئەوان بەشێكی بچووکی نێو قەیران و ململانێی نێوان رووسیا و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بن. وڵاتانی ناتۆ، لە چوارچێوەی هەڕەشەکانی رووسیا دژ بە رۆژئاوا، مینسک و مۆسکۆ بە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک چەکی مرۆیی تۆمەتبار دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/30112021", "category": "world", "summary_length": 296, "article_length": 2691, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 1238}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ - ٠٤ - ٢٠٢٢ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لەندەن پێشوازیی لە تۆنی بلێر کرد. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، \"لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا، بەتایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان\". لە سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە. مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەک لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا، پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، جێرەمی کوین، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەتەوە.", "summary": "مەسرور بارزانی پێشوازیی لە تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/200420227", "category": "world", "summary_length": 141, "article_length": 677, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 300}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە پووتینی گوتووە، ئۆکراینا داگیربکات، \"ئازار و مەینەتییەکی فراوانی مرۆیی لێدەکەوێتەوە و پێگەی رووسیاش لاواز دەکات. \" بەڵام یوری ئۆشاکۆڤ، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، \"پووتین بەوردی هۆکارەکانی بۆ بایدن روونرکردووەتەوە کە بۆچی رووسیا بەلایەوە گرنگە دەمودەست گفتوگۆ لەبارەی بابەتی ئەمنی بکەن. \" کرملین ئەو دەنگۆیانەی کە ئۆکراینا داگیردەکەن بە \"پڕوپاگەندە و هیستریا\" ناو برد و گوتی \"هیستریاکە گەیشتووەتە لووتکە. \" بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کۆشكی کرملین، بایدن و پووتین لەسەر چارەسەرێکی درێژخایەن نەگەیشتوون بە رێککەوتن، بەڵام رازیبوون لە گفتوگۆکردن بەردەوامبن. ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە نوێترین مانۆڕی هاوبەشی سوپای رووسیا و بێلاڕووس بەڕێوەچوو، رووسیا سیستمی مووشەکی تاقیدەکاتەوە، مۆسکۆ هێز و توانای سەربازی خۆی لەم چەند رۆژەی رابردوو نەشاردووەتەوە، زیاتر لە شەش کەشتیی جەنگی لە دەریای نێوەڕاست گواستووەتەوە دەریای رەش. بەگوێرەی پەیمانگەی ئەنجوومەنی ئاتلانتیک، رووسیا فڕۆکەی سوخۆی ٢٥ ـی لە مانۆڕەکاندا نمایشکردووە، بەمدواییانەش دوو فڕۆکەی جەنگی Tu - ٢٢ M ٣ ـی فڕاندووە کە هەڵگری بۆمبی ئەتۆمی و مووشەکی دەنگبڕن، هەر دانەیەکیان دەتوانێت هەشت مووشەکی کرووز بهاوێژێت. رووسیا سیستمی دژەمووشەکی S - ٤٠٠ یشی لە نزیک شاری برێست لە بێلاڕووس تاقیکردووەتەوە. بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکی، رووسیا نزیکەی ١٤٠ هەزار سەربازی لە نزیک سنوورەکانی ئۆکراینا جێگیرکردووە. دابەشکردنی هێزەکە بەمشێوەیەیە: - ٤٠ هەزار سەرباز لە نزیک سنوورەکانی خارکیڤ کە شارێکی ستراتیژی سنووری ئۆکراینایە - ٤٠ هەزار سەرباز لە کریمیا کە رووسیا لە شەڕی ٢٠١٤ لکاندی بەخۆیەوە - ٤٠ هەزار سەرباز لە دۆنباس کە ئێستا چەکدارانی نزیک لە رووسیای لێ جێگیرکراون، ٥٠٠٠ سەرباز لە شاری لوگانسکی هاوسنوور لەگەڵ رووسیا. ٥٠٠٠ سەربازیش لە بێلاڕووسی هاوبەش و هاوپەیمانی. ئەمە جیا لەوەی دەگوترێت رووسیا پێشکەوتووترین فڕۆکە و کەشتیی جەنگی لە شەڕەکەدا بەکاردەهێنێت. لە دەریای ئازۆڤە لە باشووری ئۆکرایناش کە لەلایەن رووسیاوە گەمارۆدراوە، سەربازانی ئۆکراینی لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بەڵام هیوا بۆ باشترین دەخوازن. ئۆلیکساندر سورکۆڤ، کاپتنی ئۆکراینییە و دەڵێت، \"دەبێت پشت بە چارەسەری دیپلۆماسی ببەستین، بەڵام هاوکات خۆشمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادەبکەین. \" لە رۆژی هەینییەوە بەرپرسانی باڵای ئەمریکی دەڵێن داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە لە ئانوساتدایە، تەنانەت هەندێ بەرپرس کاتەکەشیان دیاریکردووە کەدەڵێن ناگاتە رۆژی چوارشەممە، بەڵام رووسیا ئەم قسانەی بە \"پڕوپاگەندە و هیستریای\"هەواڵ و زانیاری ناوبردووە.", "summary": "جۆ بایدن ماوەی کاژێرێک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین کرد، جارێکی دیکە هۆشداریدا، داگیرکردنی ئۆکراینا \"باجی قورس و خێرای بۆ رووسیا بەدواوەدێت، \" بەڵام جەختیشیکردەوە ئەمریکا ئامادەیە بۆ \"هەوڵی دیپلۆماسی\" و هەروەها \"سیناریۆکانی دیکە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1202202211", "category": "world", "summary_length": 240, "article_length": 2337, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 1082}, {"article": "لەبارەی جەنگی ئۆکراینا، لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی فۆکس - ی ئەمریکیی گوتووە، \"چۆن ئەمە [ئەم جەنگە] کۆتایی دێت؟ کەسێک لە رووسیا دەبێت هەستێت رووبەڕووی ئەمە ببێتەوە.. و ئەم کەسە [پووتین] دوورخاتەوە\". دواتر لە زنجیرەیەک تویتدا ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە جەختی لەوە کردووەتەوە، \"تاکە گەل کە دەتوانن ئەمە چارەسەرکەن، گەلی رووسیایە\"، هەروەها بە ئاماژەکردن بە کوشتنی گایوس جولیوس سێزار، دەسەڵاتداری رۆمان کە لەلایەن چەند سێناتۆرێکەوە لە سەردەمی خۆیدا کوژرا، گراهام گوتوویەتی \"ئایا لە رووسیا بروتوسێک هەیە؟ \" ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ بکوژی سێزار، کە ناوی مارکوس جونیوس بروتوس بووە. گراهام کە پێشتر بەربژێر بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئەمریکا پرسیویەتی کە ئەگەر، \"کەسێکی سەرکەوتووتر لە کۆلۆنێڵ ستاوفێنبێرگ\" لە سوپای رووسیا هەبێت، کە مەبەستی لە کلاوس ڤۆن ستاوفێنبێرگ، ئەو ئەفسەرە ئەڵمانییەیە کە لە ساڵی ١٩٤٤ بۆمبێکی ئاراستەی ئەدۆڵف هیتلەر کرد بۆئەوەی بیکوژێت، هەروەها ئەوەشی گوتووە کە \"ئێوە [رووسییەکان] خزمەتێکی گەورەی وڵاتەکەتان و جیهانیش دەکەن\" بەو کارە. سیناتۆرە ئەمریکییەکە ماوەی ٢٠ ساڵە لە کۆنگرێس خزمەت دەکات و پێشتر هاوپەیمانێکی نزیکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بووە. ئۆکراینا دەڵێت، لانیکەم ٣٥٠ هاووڵاتیی سڤیلی وڵاتەکە بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە کوژراون، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆکراینی لەو وڵاتە ئاوارە بوون. مۆسکۆ دەڵێت، ئەو ناوچانە ناکاتە ئامانج کە هاووڵاتیی سڤیل تێیاندا نیشتەجێن. رۆژی پێنجشەممە ٢٤ - ٠٢ - ٢٠٢٢ سوپای رووسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەستی بە \"ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت\"ی سەربازی بۆسەر ئۆکراینا کرد و ئەمڕۆ هەینی ٠٤ - ٠٣ - ٢٠٢٢ ئەو ئۆپەراسیۆنە پێی نایە نۆیەم رۆژیەوە.", "summary": "لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی داوادەکات \"کەسێک لە رووسیا\" هەستێت بە کوشتنی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، ئەوەش دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای رووسیا بۆسەر ئۆکراینا لەسەر فەرمانی پووتین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/040320226", "category": "world", "summary_length": 202, "article_length": 1579, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 761}, {"article": "ئەو خۆپیشاندەرانەی کۆبوونەتەوە داوادەکەن ئەنجامی گشتپرسییەکەی ٢٣ ـی حوزەیران بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە تێیدا ٦٢ % ـی سکۆتلەندییەکان داوایانکرد لە یەکێتی ئەوروپا بچنەدەرەوە. کاسێرین هۆگ، دانیشتووی گلاسگۆیە و بۆ خۆپیشاندان چووەتە سەر شەقام، دەڵێت \"دەنگمان بە بەڵێ دا و لە گشتپرسییەکەی یەکێتی ئەوروپا دانگمان بۆ مانەوەدا. هەڵوێستمان لەسەر ئەم دوو شتە زۆر تووندە، بە تووندی داوا دەکەین سکۆتلەندا ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و بە تووندیش دەمانەوێت سکۆتلەندا لە ئەوروپا بمێنێتەوە\". ئەم خۆپیشاندەرانە تەنانەت دژی ئەنجامی گشتپرسییەکەی ٢٠١٤ ن کاتێک ٥٥.٣ % خەڵکی سکۆتلەندا دەنگیان بۆ مانەوە لەگەڵ بەریتانیادا. خەڵکی سکۆتلەندا جارێکی دیکە داوای گشتپرسی دەکەنەوە، دەڵێن ئەمجارە دڵنیاین جیابوونەوە بەریتانیا هەڵدەبژێرین. رووسێل لۆی، دانیشتوویەکی دیکەی گلاسگۆیە، ئاماژە بەوە دەکات \"چیدی بەرگەی ئەو مامەڵەیە ناگرین کە وێستمینیستەر لەگەڵ سکۆتلەندا دەیکات. سکۆتەلەندا وڵاتێکی سەربەخۆیە، جیاببنەوە و گشتپرسی ئەنجامبدەن، ئێمە ئەمەمان دەوێت، ئەمە هەمیشە ئامانجی ئێمە بووە\". ئەمە لەکاتێکدایە بەریتانیا دەستی لە سکۆتلەندا بەرنابێت، دەیەوێت لە هەموو پرۆسە جیۆپۆلەتیکییەکاندا لەگەڵ لەندەن دا بێت، چونکە سکۆتلەندا خاوەن سەرچاوەیی کانزایی جەوهەرییە. سکۆتلەندا تەنیا لە ٢٠١٧ دا ٢٦ ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت و گاز دەستکەوتووە، پێنج ملیار زیاتری تەنیا لە فرۆشتنی ویسکی دەستکەوتووە. سکۆتلەندا رووبەرەکەی نزیکەی ٧٧ هەزار و ٩٣٣ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی پێنج ملیۆن ٥٠٠ هەزار کەسە.", "summary": "سکۆتلەندییەکان داوای سەربەخۆیی دەکەن، لە گلاسگۆی پایتەختی ئەو وڵاتە تاوەکو چاو بڕدەکات خەڵک هاتوونەتە سەر شەقامەکان و دەڵێن، دەیانەوێت لە بەریتانیا جیاببنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/120120202", "category": "world", "summary_length": 158, "article_length": 1365, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 642}, {"article": "حکومەتی ئەڵمانیا باج لەسەر کافتریا و چێشتخانەکان کەمدەکاتەوە، خاوەنی چێشتخانەیەک دەڵێت، بەهۆی کۆرۆنا ٦٠ % ی داهاتمان کەمیکردووە. چێشتخانەی هەورامان لە شاری بۆن ئامادەکاری کردوە و دەرگای چێشتخانەکەی کردووەتەوە و بۆن و بەرامی کەبابە کوردییەکەی جارێکی دیکە بە ناوچەکەدا بڵاوبوویەوە. پێش کۆرۆنا چێشتخانەکەی دڵشاد هەمیشە پڕ بوو، بەڵام ئێستا کۆرۆنا لە ٦٠ % ی داهات و کڕیاری لێ کەمکردووەتەوە. سەرباری هەموو رێکار و مەرجە تەندروستییەکان، کەم نین ئەو میوانانەی بەیادی سەردەمی پێش کۆرۆنا دێن سەردانی چێشتخانەکان دەکەن. لە ئەڵمانیا نزیکەی ٧١ هەزار و ٨٠٠ چێشتخانە، ١١ هەزار و ٦٠٠ قاوەخانە، چوار هەزار و ٣٠٠ مەیخانە و نزیکەی ٣٥ هەزار و ٥٠٠ خواردنگەی بچووک هەن. داهاتی ساڵانەیان زیاتر لە ٥٩ ملیار یۆرۆیە و نزیکەی ٤٢٨ هەزار کەس تێیدا کاردەکەن. کار و داهاتی ئەو شوێنانە بەهۆی کۆرۆناوە لە مەترسیدایە. بۆیە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی نۆردراین فیستڤاڵن بڕیاریدا چێشتخانە و قاوەخانەکان بکرێنەوە. بەهۆی کۆرۆناوە چێشتخانە و قاوەخانە و باڕەکان زیانی زۆریان پێگەشتووە، بۆیە حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا باجیان لەسەر کەمبکاتەوە تاوەکو مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢١.", "summary": "دوای هەشت هەفتە لە داخستنیان چێشتخانە و کافتریا و باڕەکان لە ئەڵمانیا کرانەوە و دەبێت خاوەنی شوێنەکان مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/1205202015", "category": "world", "summary_length": 134, "article_length": 1031, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 479}, {"article": "بە گوێرەی ماڵپەڕی کۆڕبەندەکە، نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەرکردەی سیاسی و کەسایەتیی بازرگانی، مەدەنی، ئەکادیمی و میدیایی ئامادەی کۆڕبەندەکە دەبن. کۆڕبەندی ئەمساڵ لەژێر دروشمی \"مێژوو لە خاڵی وەرچەرخاندا: سیاسەتەکانی حکومەت و ستراتیجەکانی بازرگانی\" بەڕێوەدەچێت. ئەمە یەکەمجارە لەدوای دەرکەوتنی کۆرۆنا، کۆنفرانسەکە بە شێوەی رووبەڕوو بەڕێوەبچێت و تاوەکو ٢٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە لە داڤۆسەوە لە تویتێکدا رایگەیاند، \"بۆ کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسم بۆئەوەی تێڕوانینەکانمان لەبارەی رێگە نوێیەکانی بازرگانی، ئاسایشی خۆراک و وزە و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان، لەگەڵ کۆمەڵگەی سیاسی و بازرگانیدا هاوبەش بکەم. \" بە گوێرەی کارنامەی کۆڕبەندەکە، رۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئایار، مەسرور بارزانی لە پانێڵی \"بەرەوپێشبردنی سەرمایەداریی هاوبەشەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا\" بەشدار دەبێت. سەرەکیترین تەوەرەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی ئەمساڵ لە داڤۆس ئەمانەن: - جەختکردنەوە لە رەهەندی کۆمەڵایەتیی پرسە سیاسی و ژینگەییەکان - تەکنەلۆجیای پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئاستی دەردانی گازە گەرمکەرەکان بۆ سفر - ئامادەیی جیهان بۆ کوتانی سەرتاسەری دژی کۆرۆنا - خۆڕاگریی کۆمپانیا و بازرگانییەکان لە بەرامبەر گۆڕانکارییە کتوپڕەکان", "summary": "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئایار، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شاری داڤۆسی سویسرا بە بەشداریی نزیکەی ٢٥٠٠ سەرکردە و کەسایەتیی بوارە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/220520221", "category": "world", "summary_length": 215, "article_length": 1177, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 517}, {"article": "وەزارەتی تەندروستیی مالیزیا بە هاووڵاتییانی راگەیاندووە \"لێتان دەپاڕێینەوە، لە ماڵەکانتان بمێننەوە و خۆتان و خانەوادەکانتان بپارێزن. تکایە\". سنووردارکردنی هاتووچۆ لە مالیزیا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئادار دەستپێدەکات و تاوەکو ٣١ی ئادار بەردەوامیی دەبێت، محێدین یاسین، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا بە گەلەکەیی راگەیاندووە \"بە ئەنجامدانی ئەم کارە، ئێوە پارێزراو دەبن لە ڤایرۆسی کۆڤید - ١٩، ئەمەش مەبەستی سنووردارکردنی هاتووچۆیە کە حکومەت رایگەیاندووە\". محێدین هۆشداریی داوە لەوەی کە ئەگەر رێکارەکان شکستبێنن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، پێدەچێت حکومەت دوو مانگ یان زیاتر سنووردارکردنی هاتووچۆ درێژبکاتەوە و دەڵێ \"گرنگە بۆ ئێمە خۆمان و خانەوادەکانمان داببڕین بۆئەوەی لە ڤایرۆسەکە پارێزراوبین، ئەویش بەشێوەیەکی سادە بە مانەوە دەبێت لە ماڵەوە، بۆیە تکادەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوە\". سەرۆکوەزیرانی مالیزیا راشیگەیاندووە، بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەسەر شانە لەم قەیرانەدا، بەڵام ناتوانێت بەتەنیا ئەو کارە بە تەنیا جێبەجێ بکات و جەختی لەوە کردەوە \"لە ماڵەوە بمێننەوە، کات لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانتان، ژن و منداڵەکانتان بەسەربەرن، پێویست ناکات بچنە هیچ جێگەیەک\". ماوەی دوو هەفتەیە هاووڵاتییانی مالیزیا گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەخەکراوە و رێگە بە گەشتیارانیش نادرێت بچنە نێو ئەو وڵاتەوە. قوتابخانە و کارە ناپێویستەکانیش بڕیارە رابگیرێن. لە مالیزیا تاوەکو ئێستا ٧٩٠ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەپێی سەرچاوەکان دوو لەسەر سێی تووشبووەکان بەهۆی بەشداریکردنیان لە مەراسیمێکی ئایینی لە مزگەوتێک لە کوالا لامپوور تووشبوون، کە لەو مەراسیمەدا نزیکەی ١٦ هەزار کەس بەشدارییان کردووە و هەڵگرێکی ڤایرۆسەکەش لەنێو مەراسیمەکەدا بووە. جگە لە تووشبوونی ٧٩٠ کەس لە مالیزیا، تاوەکو ئێستا دوو کەس گیانی لەدەستداوە کە یەکێکیان لەو مەراسیمەدا بەشداریی کردبوو، هاوکات ٦٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "مالیزیا بۆ ماوەی دوو هەفتە هاتووچۆکردن سنووردار دەکات، وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە لە هاووڵاتییانی دەپاڕێتەوە کە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە. سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش رایدەگەیێنێت کە لەوانەیە دوو هەفتەی دیکە یان زیاتر سنووردارکردنی هاتووچۆ درێژبکەنەوە و بە خەڵکیش دەڵێ \"لە ماڵەکانتان بمێننەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/180320204", "category": "world", "summary_length": 295, "article_length": 1682, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 755}, {"article": "دادگای تاگانسكی له مۆسكۆی پایته‌خت دۆسیەی ئەو سكاڵایانەی تاوتوێ كرد , كه دامه‌زراوه‌ی چاودێریی په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیاریی ته‌كنه‌لۆژیای فیدراڵی رووسیا له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی توویته‌ر، فه‌یسبووك و واتساپ تۆماری كردبوون. ده‌سته‌ی دادوه‌ری گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌و سێ تۆڕە کۆمەڵایەتییە پاراستنی زانیارییه كه‌سییه‌كانیان له رووسیا پێشێلكردووه و به ٣٦ ملیۆن روبلی رووسی (٤٨٦ هەزار دۆلار) سزای دان. به‌پێی یاساكانی رووسیا پێویسته زانیارییه كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك تویته‌ر، فه‌یسبووك و واتساپ له رووسیا بپارێزرێن. ئەوە یەکەمجار نییە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی پێشێلکردنی مافی بەکارهێنەرانیان لە رووسیا سزا دەدرێن، پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٦ دا رووسیا LinkedIn له رووسیا قه‌ده‌خه‌كرا.", "summary": "به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسای په‌یوه‌ندیدار به زانیارییه كه‌سییه‌كان، دادگایەکی رووسیا هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی توویته‌ر، فه‌یسبووك و واتساپی به ٣٦ ملیۆن روبل (٤٨٦ هەزار دۆلار) سزا دا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/270820213", "category": "world", "summary_length": 182, "article_length": 713, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 317}, {"article": "لە ٢٠١٧ ـەوە بۆ یەکەمجار باراک ئۆباما لەگەڵ جۆ بایدن بەیەکەوە بەنێو رێڕەوەکانی کۆشکی سپیدا سوڕانەوە، لە هۆڵی رۆژهەڵاتی کۆشکی سپی لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆنگرێسی سەر بە پارتی دیموکرات، ئاهەنگ و خۆشی بەڕێوەچوو، بایدن و باراک ئۆباما بە گاڵتە و گەپەکانیان خەندەیان خستە سەر رووخساری ئامادەبووان. بەر لە هەموو شتێک کە ئۆباما مایکی گرتە دەست، هاوشێوەی سەردەمی سەرۆکایەتی، بایدنی بە جێگری سەرۆک ناوهێنا، کە ئامادەبووان دەستیانکرد بە پێکەنین، ئۆباما گوتی \"گاڵتەم کرد. \" دواتر جۆ بایدن گوتارێکی پێشکێشکرد، گوتی \"من جێگری سەرۆک و هاوسەری جیڵ بایدنم. \" کەشوهەوای کۆشکی سپی پڕبوو لە دەربڕینی کەیف و خۆشی. جۆ بایدن ئامادەبوونی ئۆبامای لە کۆشکی سپی بە سەردەمی کۆنی ماوەی کارکردنیان ناوبرد. جۆ بایدن دوو خول جێگری باراک ئۆباما بوو، لەوکاتەدا ئۆباما چاکسازی لە سیستمی تەندروستیی وڵاتەکەیدا کرد و یاسایێکی بەناوی ئەفۆردەبڵ کەیر ناساند کە ئۆباما دەڵێت، خزمەت بە ملیۆنان ئەمریکی دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی کە توانای داراییان نییە خەرجی نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشکی گەورە بکەن.", "summary": "دوای پێنج ساڵ لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بە سەردان گەڕایەوە کۆشکی سپی بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ١٢ ساڵەی ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستمی تەندروستیی ئەمریکا، ناسراو بە یاسای ئەفۆردەبڵ کەیر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/060420222", "category": "world", "summary_length": 240, "article_length": 976, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 445}, {"article": "بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی بایدن کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاندووە؛ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە وەڵامی داواکاری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بداتەوە بە زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانی لەو وڵاتانە، ئەگەر رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکراینا. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشی کرد \"ئەگەر ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا جووڵەیەک بکات، ئەوا هاوپەیمانەکانمان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا داوامان لێدەکەن بوونی سەربازیمان لە وڵاتەکانیان زیاتر بکەین و ئەمریکاش ئامادەیە و بە دەم داواکارییەکەیانەوە دەچێت\". بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانە، لەدوای ئاشکرابوونی کاتی پەیوەندییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان بایدن و پوتین دێت، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە ٠٧ - ١٢ - ٢٠٢١ بەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس قسە لەگەڵ یەک بکەن؛ ئەوەش چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت، کە واشنتن مۆسکۆی بە پلاندانان بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا تۆمەتبارکرد. دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا، بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە: \"زەحمەتە چاوەڕێی هیچ وەرچەرخانێک لە گفتوگۆکاندا بکەین. بۆیە با تەنیا هیوای ئەوە بخوازین کە سەرکردەکان نیگەرانییەکانیان بە یەکدی بگەیێنن\". بەر لەوەش، کۆشکی سپی رایگەیاند، بەر لە ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، بایدن راوێژ بە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی دەکات و هەروەها پەیوەندی تەلەفۆنی بە ڤلادیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەکات. پێش گفتوگۆی رۆژی سێشەممە، کۆشکی سپی رایگەیاند بایدن لە کۆبوونەوە ئۆنڵاینەکەیدا لەگەڵ پووتین جەخت لە نیگەرانییەکانی واشنتن بەرامبەر چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا لەسەر سنوور دەکاتەوە. رووسیا تۆمەتەکانی رەتکردوونەتەوە و رایگەیاندووە ئەوانیش نیگەرانن لەوەی , کە ئۆکراینا نیوەی سوپاکەی بەرەو هەرێمە جوداخوازەکانی لایەنگری مۆسکۆ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا جووڵاندووە. کیێڤ و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی مۆسکۆ تۆمەتباردەکەن بەوەی کە سەرباز و پشتیوانی سەربازیی بۆ جوداخوازەکان ناردووە، کە ساڵی ٢٠١٤، ماوەیەکی کەم پاش جیاکردنەوەی کریمیا لە ئۆکراینا و لکاندنی بە رووسیاوە، جوداخوازەکان ئەو ناوچانەیان کۆنتڕۆڵکردووە. شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حکومەتی کیێڤ و جوداخوازەکانی لایەنگری مۆسکۆ تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی ١٣ هەزار کەس.", "summary": "لە وەڵامی ئەگەری هەر هێرشێكی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، ئەمریکا ئامادەیە هێزی سەربازی خۆی لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاتر بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/061220216", "category": "world", "summary_length": 118, "article_length": 1919, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 858}, {"article": "رۆژی هەینی ١٥ - ٤ - ٢٠٢٢ پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەیەک پیاو کە ماسکیان بەستبوو، چوونەتە نێو مزگەوتی ئەقسا و یاری ئاگرینیان تەقاندووەتەوە. دواتر خۆپیشاندەران بە بەرد بەرەو هۆڵی رۆژئاوا چوون، ئەو شوێنەی کە جووەکان نوێژی تێدادەکەن، رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە. لە بەرامبەریشدا، پۆلیسی ئیسرائیل بە گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژەوە وەڵامی خۆپیشاندەرانی دایەوە. هاوکات، رێکخراوی مانگی سووری فەلەستینی رایگەیاند، ١٥٣ کەس بەهۆی پێکدادانەکانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ژمارەیەکیشیان هەر لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. لای خۆشیەوە، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، لانیکەم سێ پۆلیس بە سووکی بریندار بوون. لەلایەکی دیکەوە، یانەی گرتووانی فەلەستینی رایگەیاند، نزیکەی ٤٠٠ کەس لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون. بەرەبەیانی رۆژی هەینی ١٥ - ٤ - ٢٠٢٢، هێزێكی سەربازی ئیسرائیلی هەڵیکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا کە تێیدا دەیان فەلەستینی شەوی پێنجشەممە لەوێ بوون بەمەبەستی بەشداریکردن لە نوێژی هەینی رۆژی دواتر. لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی ئەنجامدانی نوێژی تەراویح، موسڵمانە فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا کۆدەبنەوە، زۆر جاریش کۆبوونەوەکانیان بۆ خۆپیشاندان و گوتنەوەی هوتاف دژ بە ئیسرائیل دەگۆڕێت و ئیسرائیلیش بە هێزە چەکدارەکانی کۆنترۆڵی بارودۆخەکە دەکات. ئیسرائیل فەلەستینییەکان بە بەکارهێنانی چەک تۆمەتبار دەکات؛ حەماس و جیهادی ئیسلامی بە هاندانی خەڵک و گەیاندنی چەک بەدەستی فەلەستینییەکانی نێو مزگەوتەکە تۆمەتبار دەکات. زۆر جاریش ئیسرائیل، وەک خۆی دەڵێت، ناچار دەبێت دەرگەی مزگەوتەکە بە رووی فەلەستینییەکان دابخات و هەندێک جار دەرگەکان بۆ کاتێكی دیاریکراو و بۆ کەسانی سەرووی تەمەن ٥٠ ساڵان دەکاتەوە و رێگری لە کەسانی خوار ئەو تەمەنە دەکات، کە ئیسرائیل بە \" ئاژاوەگێڕ\" و ئەندامانی حەماس و جیهادی ئیسلامی ناویان دەبات. تۆر وێنێسلاند، نێردەی ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوای لە بەرپرسانی فەلەستینی و ئیسرائیلی کرد، دەمودەست بارودۆخەک هێوربکەنەوە و رێگە لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان بگرن. لای خۆشیەوە، واشنتن نیگەرانیی خۆی لە رووداوەکە راگەیاند، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا داوای لە هەردوولا کرد، دان بەخۆیاندا بگرن و خۆیان لە هەر هەراسانکارییەک بەدووربگرن.", "summary": "لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەرە فەلەستینییەکان و پۆلیسی ئیسرائیلی لە مزگەوتی ئەقسا، لانیکەم ١٥٣ کەس برینداربوون. ئەوەش یەکەم جارە لە سەرەتای دەستپێکردنی مانگی رەمەزانەوە شەڕ و پێکدادانی لەو جۆرە رووبدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/160420222", "category": "world", "summary_length": 216, "article_length": 2027, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 896}, {"article": "ستێفان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا رایگەیاند، \"دامەزراندنی دادگە بڕیارێکی سیاسییە و بەپێی ئەو بڕیارەی ئێستا هەیە، یونیتاد دەتوانێت بەڵگەکانی پێشکەشی دادگەیەکی لۆکاڵی بکات. \" ئەو هەڵوێستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەوە هات کە تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیاند کە ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەی پێویستی کۆکردووەتەوە کە ئەوەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال و سپایکەر ئەنجامی داوە تاوانی جینۆسایدە؛ تۆمەتێک کە قورسایی یاسایی هەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. نەتەوە یەکگرتووەکان پێنج ساڵە دەڵێت کە سیستمی دادوەری لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە توانای ئەوەی نییە کە دادگاییەک بە ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ تاوانەکانی داعش بەتایبەتی تاوانی جینۆساید ئەنجام بدات، بەڵام عێراق بە هیچ شێوەیە رێگەنادات کە دادگاییەک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ تاوانەکانی داعش ئەنجام بدرێت. هۆکارەکەشی زیاتر سیاسیە و هەروەها عێراق مێژوویەکی درێژی هەیە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و نایەوێت بابەتی داعش ببێتە سەرەتایەک بۆ کردنەوەی ئەو کەیسانەی دیکەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. عێراق پەیمانی داوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان کە سیستمی دادوەری ئەوەندە پێشبخات کە دادگاییەک ئەنجامبدات بۆ تاوانەکانی داعش کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی جێگەی رەزامەندی بێت. \"گەورەترین تەگەرە\" لەبەردەم پرۆسەکە سزای لە سێدارەدانە لە سیستمی دادوەریی عێراقی کە دادوەران دەتوانن هەر خۆیان کەسێک تۆمەتباربکەن و سزاکەشی دیاری بکەن؛ میکانیزمێکی یاسایی کۆن کە عێراق لە سەردەمی \"داگیرکارەوە\" بۆی ماوەتەوە و ئێستا پێچەوانەی زۆربەی رێسا نێودەوڵەتییەکانە. پرۆژە بڕیاری ٢٣٧٩ ـی ساڵی ٢٠١٧ ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بەڵگەکان بداتە دادگا لۆکاڵییەکانی عێراق و رێگە بە ناردنی کەیسی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی نادات بۆ دادگەی نێودەوڵەتی کە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنەکەدایە. کەریم خان، راوێژکاری تایبەت و بەرپرسی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش دەڵێت، دامەزراندنی دادگە بڕیارێکی سیاسییە و ئەوەی ئێستا هەیە دەبێت یونیتاد بەڵگەکانی پێشکێشی دادگەیەکی لۆکاڵی بکات. تاکە هیوای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەکی دادگاییکردن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی جێگەی قبووڵکردن بێت، دوو پرۆژە بڕیارە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هەروەها پەرلەمانی عێراق کە بەگوێرەی کەریم خان رێگەخۆشدەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دادوەری کە بتوانێت کەیسی جینۆساید بە گوێرەی ستانداردی نێودەوڵەتی دادگایی بۆ ئەنجام بدرێت.", "summary": "\"دادگاییکردنیان لۆکاڵی بێت یان نێودەوڵەتی گرنگ نییە بۆمان. \" ئەوە هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئەگەری شکستی عێراق لە دادگاییکردنی ئەو سەرکردانەی داعش کە بە جینۆساید تۆمەتباردەکرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/150520217", "category": "world", "summary_length": 184, "article_length": 2267, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 1018}, {"article": "سەتان ئەکتەر و کەسایەتیی هونەری ژاپۆن لە گوندی ئۆڵەمپیکەوە بە پاس بەڕێکەوتن بۆ ستادیۆمی یارییەکان بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەنە گەشتیاران کە سیستەمی گواستنەوەی ئەو شارە بە رێکوپێکی کاردەکات و لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکان قەرەباڵخی دروستنابێت. ئۆڵەمپیکی ٢٠٢٠ ـی ژاپۆن بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بۆ ماوەی ساڵێک دواکەوت. هێشتا گەشتیارە بیانییەکان ناتوانن بەمەبەستی سەیرکردنی یارییەکان سەردانی ژاپۆن بکەن، رێوڕەسم و بۆنەکانی دیکەی پەیوەست بە ئۆڵەمپیکیش کەمکراونەتەوە و ژمارەی میوانەکانیش سنووردارکراون بۆ ئەوەی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە بکرێت.", "summary": "رێکخەرانی ئۆڵەمپیکی ٢٠٢٠ ـی ژاپۆن لە میانەی رێوڕەسمێکدا پێش دەستپێکی یارییەکان سیستەمی گواستنەوەی تۆکیۆیان تاقیکردووەتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت گەشتیار و وەرزشوانێکی زۆر لە شوێنی حەوانەوەیان لە ماوەی ئەنجامدانی یارییەکان بگوازێتەوە بۆ یاریگەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/200620212", "category": "world", "summary_length": 242, "article_length": 557, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 254}, {"article": "نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی بایدن سزای بەسەر وەزیری بەرگریی کوبا و یەکەیەکی سەربازی نێو وەزارەتی ناوخۆی وڵات، بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی خەڵکی کوباوە، سەپاندووە. نێد پرایس گوتیشی سەپاندنی سزاکان هەنگاوی یەکەمە لە زنجیرە هەنگاوەکانی دیکەی ئیدارەی بایدن کە ئامانج لێیان پاڵپشتیکردنی گەلی کوبا و سزادانی ئەو بەرپرسانەی کوبایە کە دژی خواستەکانی گەلەکەیان دەوەستنەوە. سزاکانی حکومەتی ئەمریکا، ئالڤارۆ مێرا، وەزیری بەرگری و یەکەیەکی تایبەتی نێو وەزارەتی ناوخۆی کوبا دەگرنەوە و لەسەر ئەو بنچینەیەش مامەڵەی داراییان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی رێگەپێنەدراوە و هەروەها هەر پشک و سامانێکیان لە ئەمریکا هەبێت بلۆک دەکرێت. ئیدارەی بایدن رایگەیاند، ئالڤارۆ مێرا و یەکەی تایبەتی نێو وەزارەتی ناوخۆی کوبا بەرپرسن لە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران و بەکارهێنانی هێزی تووند و ناڕەوا دژیان.", "summary": "ئیدارەی بایدن سزای دارایی بەسەر وەزیری بەرگریی کوبادا سەپاند و رایگەیاند، سزاکان هەنگاوی یەکەمن لە زنجیرە هەنگاوەکانی دیکەی ئیدارەکەی بۆ سزادانی ئەو بەرپرسە کوبیانەی کە پێشێلی مافەکانی مرۆڤی لەو وڵاتەدا دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/230720212", "category": "world", "summary_length": 209, "article_length": 803, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 364}, {"article": "ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئامارەکانی ئۆکراینای رەتکردنەوە کە گوایە لەنێو سوپای رووسیادا زەرەر و زیانی گەورە دروستبووبن، ئەم گوتەیەی لەکاتێکدایە، پێشتر ئۆکراینا رایگەیاندبوو، زیاتر لە ٥٠٠٠ سەربازی رووسی لەو شەڕەشدا کوژراون. ئیگۆر ئەمەی بە زانیاری \"نادروست\"ناوبرد. گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماری قوربانیانی لەنێو سوپای ئۆکرایناش بڵاوکردەوە و گوتی؛ تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٨٧٠ سەرباز کوژراون، ٣٧٠٠ یش برینداربوون، ٥٧٢ سەربازیش لەلایەن سوپای رووسیاوە بەدیلگیراون. لەدیوی ئۆکرایناوە ئاژانسی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسی سڤیل کوژراون، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لای خۆی دەڵێت؛ گیانلەدەستدانی ١٣٦ کەسی سڤیلیان تۆمارکردووە لەنێویاندا ١٣ منداڵ هەن. بەگوێرەی ئامارەکانی ئۆکراینا، لە ٧ رۆژی هێرشی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان زیانەکانی سوپای رووسیا بەم جۆرە بوون: ٥ هەزار و ٨٤٠ سەربازی رووسی کوژراون ٣٠ فڕۆکەی رووسی تێکشکێنراون ٣١ هێلیکۆپتەری رووسیا خراونەتە خوارەوە ٢١١ تانکی رووسیا تێکشکێنراون ٨٦٢ زرێپۆشی رووسی تێکشکێنراون ٩ سیستەمی بەرگری دژە فڕۆکە لەنێوبراون ٦٠ تانکی سووتەمەنی سووتێنراون ٣٥٥ بارهەڵگری سەربازی تێکشکێنراون ٤٠ سیستەمی مووشەک بەکۆمەڵ هاوێژ دەستیان بەسەردا گیراوە. فەرمانگەی فریاگوزاریی ئۆکرایناش دەڵێت، لە سەرەتای هێرشەکەوە تائێستا زیاتر لە دوو هەزار ئۆکراینی کوژراون، بەڵام دیاری نەکردووە چەندیان سڤیل و چەندیان سەربازن. ٤٠٠ ئاگریان لەم حەوت رۆژەدا کوژاندونەتەوە. بەگوێرەی ئامارەکانی رووسیا ٢٨٧٠ سەربازی ئۆکراینی کوژراون ٣٧٠٠ سەربازی ئۆکراینی برینداربووون ٥٧٢ سەربازی ئۆکراینی بەدیلگیراون سەرۆکی ئۆکراینا: ٩ هەزار سەربازی رووسیمان کوشتووە سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا چەند ئامارێکی نوێی جەنگ بڵاودەکاتەوە و داواشی لە سوپا و خەڵکی وڵاتەکەی کرد لە بەرگەگرتن بەردەوام بن. ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە رۆژی پێنجشەممە ٣ - ٣ - ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە رایگەیاند کە لەسەرەتای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ٩ هەزار سەربازی رووسی کوژراون. زیلێنسکی ئاماژەی بە تەمەنی ئەو سەربازانەکرد و گوتی \"هەموویان\" تەمەنیان لەنێوان ١٩ و ٢٠ ساڵیدایە و دەڵێت کە ئەوان منداڵن و هەڵخەڵەتێنراون و بەکارهێندراون و دواشی لێیان کرد لەگەڵ هەموو سەربازانی دیکەی رووسیا بچنەوە ماڵەکانیان و ئۆکراینا جێبێڵن. سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، شوێنی ئارام بۆ سووپای رووسیا ناهێڵن و لەهەر شوێنێک بن، رووبەڕووی بەرخودانی هێزە ئۆکراینییەکان دەبنەوە.", "summary": "رووسیا و ئۆکراینا ئاماری قوربانیانییانی شەڕ لەنێو سوپاکانیاندا بڵاودەکەنەوە و رووسیا دەڵێت؛ لەوەتەی شەڕ دەستیپێکردووە ٤٩٨ سەربازمان لە ئۆکراینا کوژراون، ١٥٩٧ کەسیش برینداربوون. بەڵام سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند کە ٩ هەزار سەربازی رووسیایان کوشتوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/030320221", "category": "world", "summary_length": 246, "article_length": 2286, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 1070}, {"article": "پیدرۆ سانشێز , سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لێبووردن لە زیندانیانی کەتەلۆنی بە دوور نازانێت، داوا لە خەڵکی ئیسپانیا و کەتەلۆنیا دەکات لێبووردە و میهرەبان بن لەگەڵ یەکدی، چونکە دەڵێت تەنیا لێبووردەیی و تێگەیشتن لەو قەیرانانە رزگاریان دەکات، کە لە ٢٠١٧ ەوە لە دوای گشتپرسییەکەی کەتەلۆنیا رووبەڕووی بوونەتەوە. پێدرۆ سانشێز لە بوێنس ئایرس لە ئەرژەنتین قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، داوای لە خەڵک ترس و گومانیان لە لێخۆشبوون نەبێت لەو بەرپرسانەی دەستیان لە گشتپرسییەکەی ئەیلوولی ٢٠١٧ هەبوو، سانشێز دەڵێت: \"دەبێت هەوڵی ئێمە بە ئاراستەی پێکەوەژیان بێت. بەبێ هیچ گومانێک، هەوڵدان بۆ ئەو ئامانجە هێندە دەهێنێت. \" رۆژی دووشەممە ئۆریۆل خونکێراس، جێگری سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا، کە لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی خراوەتە زیندان، داوای لێبووردنی لە حکومەتی مەدرید کرد. خونکێراس گوتی کە ئەو گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی هەوڵە تاکلایەنەکان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی \"نە بەدەستدێنن و نە خوازراویشن. \" خونکێراس یەکێکە لە ٩ بەرپرسەی کەتەلۆنیا، کە لەسەر گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا دەستگیرکراون و لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دا بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپبەکارهێنانی سامانی گشتی خرایە زیندانەوە.", "summary": "جێگری سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا داوای لێبووردن لە حکومەتی مەدرید دەکات لە بەرامبەر ئەو گشتپرسییەی کە بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا کردییان و گوتی: \"هەوڵە تاکلایەنەکان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بەدەستنایەن و نەخوازراویشن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/100620216", "category": "world", "summary_length": 213, "article_length": 1065, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 499}, {"article": "مایكڵ رەییان، بەرپرسی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە جیهان كرد ئەو رێكارانە بگرنەبەر كە بتوانن لەگەڵ ڤایرۆسەكە بیگوزەرێنن تاوەكو پێكوتەی دژە كۆرۆنا دەدۆزرێتەوە، چونکە بۆ ئێستا ئەمە تاكە چارەسەرە. لە كۆنگرەی خولی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رەییان گوتی \"لەو قۆناخەدا كەس ناتوانێت پێشبینی بكات كۆرۆنا بۆ ماوەی چەند دەمێنێتەوە، ئێمە لەسەر لێواری ئایندەیەكی نادیارین، پێویستە جیهان رێ و شوێنێك بگرێتەبەر لانیكەم بتوانین لەگەڵ ڤایرۆسەكە بگوزەرێنین تاوەكو پێكوتەی بۆ دەدۆزرێتەوە\". لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا لە كەمی پێداویستی خۆپاراستن بۆ کارمەندانی تەندروستی كە رووبەڕووی پەتای كۆڤید - ١٩ بوونەتەوە. تیدروس ئادهانۆم گریبسون، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوەكە گوتی: \"كەمی پێداویستی خۆپاراستن بووەتە هەڕەشە لە بەرامبەر توانای هاوبەشەكانمان بۆ رزگاركردنی خەڵكی، رێكخراوی تەندروستی جیهانیش نزیكەی نیو ملیۆن پارچەی جۆراوجۆری پێداویستی خۆپاراستنی بۆ ٧٤ وڵات ناردووە، ئێستاش كار لەسەر ناردنی نیو ملیۆنی دیکە بۆ ٦٠ وڵاتی دیكە دەكات\". بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا ٧٨٦ هەزار و ٢٧٠ کەس لە جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٣٧ هەزار و ٨٣٠ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٦٥ هەزار و ٦٦٠ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا لە كەمی پێداویستی خۆپاراستن بۆ کارمەندانی تەندروستی كە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە. بەرپرسی فریاكەوتنی ئەو رێکخراوەش رایگەیاند، کاتی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا دیارنییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/310320202", "category": "world", "summary_length": 206, "article_length": 1137, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 520}, {"article": "سەرۆکی ئەمریکا باسی لە چەند دەرمانێک کرد کە بە بڕوای ئەو، هاوکاردەبن لە چارەسەرکردنی تووشبووان و گەشبینی خۆی لە بارەی داهاتووی وڵاتەکەی لە رووبەڕووبوونەوەی پەتاکەدا دەربڕی. ترەمپ کە سەرۆکایەتی تیمێکی تایبەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەکات، لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی رۆژانەی خۆیدا رایگەیاند: \"ئێمە لەسەری گردەکەین. زۆر دڵنیام کە ئێمە لە سەری گردەکەین و ئێستا بەرەو خوارەوە دەڕۆین و لە هەندێ شوێن لە وڵاتەکەمان دەستمان بەوە کردووە. هەروەها چەندین ئاماژەی هیوابەخش دەبینین لە دروستکردنی دەرمان و چارەسەری گرنگ\". ترەمپ هەروەها گوتی: \"کۆمپانیای فایزەر رایگەیاند کە چارەسەرێکی دڵخۆشکەریان دۆزیوەتەوە کە رەنگە رێگری لە زیادبوونی ڤایرۆسەکە بکات و چاوەڕێ دەکات لە کاتێکی نزیکدا تاقییبکاتەوە. لە کاتێکی زۆر نزیکدا ئەوە روودەدات. ئەوان زۆر هیوایان بەم چارەسەرە مەزنە هەیە و پێیانوایە زۆر شتی باش یەکەمین کەیسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ئێستا لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا، تووشبووی کۆرۆنا هەن و زۆرترین تووشبووش لە ویلایەتی نیویۆرکن. بەپێی ئامارەکان تائێستا ٤٦٨ هەزار و ٨٩٠ لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە نزیکەی ١٦ هەزار و ٦٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ هەزار و ٩٢٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەی گەیشتووەتە لووتکە و لەمەودوا ژمارەکە روو لە دابەزین دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/100420205", "category": "world", "summary_length": 139, "article_length": 1172, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 534}, {"article": "رۆژی شەممە ٧ ـی ئایاری ٢٠٢٢، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە کیێڤ رایگەیاند، بە یارمەتی خاچی سووری نێودەوڵەتی و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، توانیویانە ٣٠٠ ژن و منداڵ لە ناوچەی ئازۆڤستاڵ بگوازنەوە. رۆژی هەینی ٦ - ٥ - ٢٠٢٢ سڤیاتۆسلاڤ پالمار، جێگری فەرماندەی هێزی ئازۆڤی ئۆکراینا رایگەیاند، تەنیا لە رۆژی هەینیدا و لە کاتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی خەڵکی، سێ سەربازی ئۆکراینی کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون. وا مەزەندە دەکرێت دوو هەزار سەربازی ئۆکراینی لە ئازۆڤستاڵ مابن؛ بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن، نزیکەی ١٠٠ کەسیان بریندارن. سەربازەکان رەتیدەکەنەوە خۆیان بەدەستەوە بدەن. رۆژی چوارشەممە ٤ - ٥ - ٢٠٢٢ سوپای رووسیا رایگەیاند کە لە پێنجشەممەوە تاوەکو رۆژی شەممە بۆ گواستنەوەی خەڵكی سڤیل رێڕەوی مرۆیی دەکەنەوە.", "summary": "سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، هەموو کەسانی سڤیلیان لە ناوچەی گەمارۆدراوی ئازۆڤستاڵ لە شاری ماریوپۆل گواستووەتەوە و باس لەوەش دەکات، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەو سەربازە ئۆرکراینییانەی لەوێ گیریانخواردووە، رزگاربکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/080520223", "category": "world", "summary_length": 211, "article_length": 737, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 356}, {"article": "بە بڕیارێكی جێبەجێکاری کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەرکرد، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە ساڵانە ئەمریکا وەریاندەگرێت ١٥ هەزار کەس دەبێت، بەڵام پڕۆسەی وەرگرتنی پەنابەرەکان و نیشتەجێکردنیان لە ویلایەتە جیاوازەکاندا خێرادەکرێت. لە ٤١ ساڵەی تەمەنی پڕۆگرامی وەرگرتنی پەنابەراندا لە ئەمریکا ئەمە دووەم جارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ژمارەی وەرگرتنی ساڵانەی پەنابەران لەو ئاستە کەمەدا دیاری بکرێت. دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا، جۆ بایدن بەڵێنیدا ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران لە ١٥ هەزار کەسەوە بۆ ٦٢ هەزار کەس بەرزبکاتەوە، بەڵام چوونی ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر بۆ نێو ئەو وڵاتە لە ماوەی ئەم چەند مانگەی رابردوودا بووە بابەتێکی سەرەکی میدیای ئەو وڵاتە و بەو جۆرەش گوشارێکی گەورە لەسەر ئیدارەی بایدن دروستبوو. جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپیش بە دووری زانی تاوەکو کۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢١ی ئەمریکا کە لە مانگی ١٠ی هەموو ساڵێکدا دەستپێدەکات هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەو بڕیارەی بایدندا بێت. بەگوێرەی راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ی \"سەرژمێریی دانیشتووان\"ی ئەمریکا، ٨٥ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار پەنابەر و منداڵیان کە لە ئەمریکا لەدایکبوون، لەو وڵاتە دەژین و ئەوەش ٢٦ % ی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێکدەهێنێت.", "summary": "سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران لە ماوەی ساڵێکدا لە ١٥ هەزار کەسدا بهێڵێتەوە و ئەمەش واتای ئەوەیە، هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانی ئیدارەی ترەمپدا لە بواری وەرگرتنی پەنابەران ناکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/17042021", "category": "world", "summary_length": 194, "article_length": 1118, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 512}, {"article": "وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا نوێترین ئاماری زیانەکانی سێ هەفتەی شەڕ و پێکدادانی لەگەڵ رووسیا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ٤٤٤ تانک و ١١ فڕۆکەی بێفرۆکەوان، ١٤٣٥ زرێپۆش تێکشێندراون. هەروەها ٤٣ سیستەمی دژەفڕۆکە و سێ کەشتیی ژێردەریایی ئۆکراینایان تێکشاندوون. رووسیا تەنیا یەکجار ئاماری زیانەکانی هێزەکانی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت ٤٩٨ سەربازی کوژراون و ١٥٩٧ سەربازیش بریندارربوون، هەر رووسیا ئەوکات رایگەیاند ٢٨٧٠ سەربازی ئۆکراینیشیان کوشتوون. بەڵام بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاندووە، ژمارەی کوژراوانی رووسیا لەو شەڕەدا لە ٧٠٠٠ سەرباز زیاترە، ١٤ هەزار بۆ ٢١ هەزار سەربازیش بریندارن. بەرپرسە ئەمریکییەکان دەڵێن ئەو زەرەر و زیانە گەورانە ورەی سەربازانی رووسی دابەزاندووە، تەنانەت سەرباز هەن ئۆتۆمبێل و مەیدانەکانی شەڕ بەجێدەهێڵن و رادەکەن. ئەگەر ئەم ئامارانە راستبن، واتای ئەوەیە رووسیا لە شەڕی ٢٠ رۆژی رابردوودا بەقەد ٢٠ ساڵی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان، سەربازی لەدەستداون. هەر کۆتایی ئەم هەفتەیە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کوژرانی فەرماندەی گشتیی ئۆلیگ میتیایڤ، فەرماندەیەکی دیاری سوپای رووسیای لە ئۆکراینا راگەیاند، ئەگەر کوژرانی ئەویش راست بێت کە هێشتا رووسیا رەتینەکردووەتەوە، واتا تاوەکو ئێستا لانیکەم ٤ فەرماندەی باڵای دیاری رووسی لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون. شیکارانی سەربازی لەو باوەڕەدان ٢٠ فەرماندەی رووسی شەڕی ئۆکراینا بەڕێوەببەن، جارێکی دیکە، ئەگەر ئەم ئامارانەی سەرەوە راست بن، واتا یەک لەسەر پێنجی فەرماندە رووسییەکانی مەیدانی جەنگ لە ئۆکراینا کوژراون. هەندێک شارەزای سەربازی بە \"بی بی سی\"یان راگەیاندووە، ئەو فەرماندانە کات و شوێنەکەیان خراپ نەبووە، بەڵکو ئەوە دەردەخات، کە بەرپرسانی ئۆکراینی دەیانەوێت ئەفسەرە باڵا رووسییەکان بکەنە ئامانج.", "summary": "ئۆکراینا دوایین ئاماری زەرەر و زیانەکنای هێزەکانی رووسیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند تاوەکو ئێستا ١٤ هەزار سەربازی رووسیا لەو جەنگەدا کوژراون، هەروەها ٨٦ فڕۆکە و ١٠٨ هێلیکۆتەری رووسیشیان تێکشکاندوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/world/170320227", "category": "world", "summary_length": 195, "article_length": 1584, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 731}, {"article": "ئێران بەئاشکرا دانی بەدروستکردنی دامەزراوە نوێیە ئەتۆمییەکەی لە ' فۆدرو ' نەناوە، بەڵام دەوڵەتانی رۆژئاوا لەسەر ئەو بۆچوونە سوورن، کە ئێران وێستگە نوێیەکەی دروستکردووە. ئاژانسی ' ئاسۆشێیتد پرێس ' وێنەی ئاسمانیی وێستگەکەی بڵاوکردەوە. دەوڵەتانی رۆژئاوا، پێشتر ئاشکرایانکردبوو لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، ئێران وێستگەکەی دروستکردووە، ئەوەیان لە میانی گەشتێکی پشکنیندا بۆ دەرکەوت لەسەر خاکی ئەو وڵاتە. هەرچەندە ئامانجی دروستکردنی دامەزراوەکەی ' فۆدرو ' هێشتا روون نییە، بەڵام بڵاوبوونەوەی وێنە نوێیەکانی ئاژانسە جیهانییەکە، پێشبینی هەڵچوونی زیاتری لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هێناوەتە ئاراوە، بەتایبەت کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، دوا رۆژەکانی خۆی لە کۆشکی سپیدا بەڕێدەکات. کۆمەڵگەی نێودەڵەوتی جیا لە پێگە نوێیەکە، ئاگاداری وردەکاریی کارەکانی ئێرانە، بۆ بونیادنانی دامەزراوەیەکی دیکەی ئەتۆمی لە ناوچەی نەتەنەز، دوای ئەوەی وێستگە ئەتۆمییەکەی پێشووی وڵاتەکە، بەهۆی تەقینەوەیەکی سەرچاوە نادیارەوە لە تەمووزی رابردوودا، چیدی کەڵکی بەکارهێنانی نەما. ئێران ئەوکات تەقینەوەکەی نەتەنزی، بەهێرشێکی گێرەشێوێنانە، ناوبرد. جیفری لویس، پسپۆری ' سەنتەری جەیمس مارتن بۆ توێژینەوەکانی بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی '، لە پەیمانگای ' میدلبۆری بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان '، دەڵێت \"هەر گۆڕانکارییەک لەو پێگەیەدا بەوردی چاودێریدەکرێت، چونکە ئاماژەیە بۆ پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران\". تائێستا ئێران لەرێگەی نوێنەرەکانییەوە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، هیچ کۆمێنتێکی لەسەر وێنەکان نەداوە، ' ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ' یش، هێشتا قسەیەکی لەسەر وێنە بڵاوکراوەکان نەکردووە. کاری دروستکردن لە پێگەی ' فۆدرو ' لە کۆتاییەکانی ئەیلوولدا دەستپێکردووە، وێنەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن، کارکردن لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی پێگەکەدا لە نزیک شاری قومی شیعەنشین دەستیپێکردووە، کە ٩٠ کیلۆمەتر لە تارانەوە دوورە. وێنەگیراوەکەی مانگە دەستکردەکە لە ١١ی کانوونی یەکەم، دەریدەخات بناخەی هەڵکۆڵراوی پێگەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی بەشەکانی ' فۆدرو ' دەستیانپێکردووە، دەیان دینگە دروستکراون، دەکرێ ئەو دینگانە بناخەی باڵەخانەکە بن بۆ پاراستنی لە بوومەلەرزە. پێگەکە دەکەوێتە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی ' فۆدرو '، لە ژێر زەویدا، لە قووڵایی چیادا دروستدەکرێت، ئەمەش بۆ پاراستنی لە گورزە ئاسمانییەکان. پێگەکە دەکەوێتە نزیک چەندین باڵەخانەی دیکەوە، بۆ پشتگیری و لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان لە ' فۆدرو '، لەنێویاندا \"سەنتەری نیشتمانیی ئێران بۆ تەکنەلۆژیای هەوا\". تەکنەلۆژیای هەوا، پێکهاتەیەکی یەکلاکەرەوەیە لە ئامێرەکانی دەرکردەی ناوەندیی ئێراندا، کە گازی یۆرانیۆم بەکاردەهێنێت بۆ پیتاندن. پێشتر پێگەیەکی سەر ' تویتەر ' بەناوی ' ئۆبزیرل ئیلینۆی ' وێنەی ئاسمانیی پێگەکەی بڵاوکردبووەوە، ئەو ماڵپەرە گووتبووی وێنەکە لە ' پەیمانگای توێژینەوەکانی بۆشایی ' کۆریای باشوور وەرگیراون. دواتر ئاژانسی ' ئاسۆشێیتد پرێس ' پەیوەندی بە سەرپەرشتیاری پێگەکەی توویتەرەوە کرد، ئەو خۆی بەوە ناساندووە کە سەربازێکی خانەنشینی هێزە بەرگرییەکانی سوپای ئیسرائیلە، باکگراوندێکی ئەندازەی مەدەنی هەیە. پاشان پەیمانگای توێژینەوەکانی بۆشایی کۆریا، دانی بە وێنەکاندا نا کە بڵاوکراونەتەوە. ساڵی ٢٠١٨ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە. ئەوکات ترەمپ گوتی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران و مووشەکە بالیستیەکانی ئەو وڵاتە و بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی دیکە، هۆکاری پاشەکشەی تاکلایەنەی ئەمریکان لە رێکەوتنەکە. ئێران لە دوای پاشەکشەی ئەمریکا و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەریدا، رادەی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادکردووە، لە کاتێکدا دەبوو بەپێی رێکەوتنەکە بەڕێژەیەکی کەم ئەو کارە بکات. پەرلەمانی ئێران، لە هەفتەکانی رابردوودا، لەپاش کوژرانی موحسین فەخریزادەی زانای ئەتۆمی لە نزیک تاران، داوای بەرەوسەربردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە وڵاتەکەدا کرد، وەک پەرچەکردار بەرامبەر کوشتنی فەخریزادە.", "summary": "وێنەگیراوەکانی مانگە دەستکردەکان ئاشکرایانکردووە، ئێران دەستیکردووە بە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی لە ژێر زەویدا، لە ناوچەی ' فۆردو ' لە نزیک شاری قوم، ئەمە لە کاتێکدا کە هەڵچوونەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە، روو لە زیادبوونە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/20122020", "category": "iran", "summary_length": 292, "article_length": 3388, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 1571}, {"article": "سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: \"حەسەن ئیرلوو لە شوێنی ئەرکپێسپاردنی کۆرۆنای گرتووە، بەهۆی ئەوەی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە زۆر درەنگ هاوکارییان کردووە، بە داخەوە لە دۆخێکی نەگونجاودا بۆ ئێران گەڕایەوە\". بەگوتەی خەتیبزادە، ئیرلوو بەرکەوتەی چەکی کیمیایی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراقیش بووە. حەسەن ئیرلو چەند رۆژێک لەمەوبەر لە رێگەی ئاسمانیی سعودیەوە گەیشتەوە تارانی پایتەختی ئێران بەرپرسێكی سعودی، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە؛ ریاز رێگەی داوە باڵیۆزی ئێران لە سەنعا، بە فڕۆکەیەکی عێراقی بە ئاسمانی سعودیەدا بفڕێت و بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. چوونەدەرەوەی باڵیۆزە ئێرانییەکە لەسەر داوای دەسەڵاتی حوسییەکان بووە، کە سەنعای پایتەخت و بەشی زۆری ناوەڕاست و باکووری یەمەنیان لەژێر کۆنترۆڵدایە. ئەو بەرپرسە سعودیە راشیگەیاندووە: \"باڵیۆزە ئێرانییەکە بە فڕۆکەیەکی عێراقی لە سەنعاوە بەرەو بەغدا رۆیشتووە\". ئاشکراشیکردووە: \"رێگەدان بە فڕینی فڕۆکەکە لەدوای نێوەندگیری عومانییەکان و عێراقییەکان بووە، کە بوونەتە پردێک بۆ گفتوگۆی نێوان حوسییەکان و سعودیە\". محەمەد عەبدولسەلام، گوتەبێژی حوسییەکان لە تویتەر نووسیویەتی: \"لەسەر بنەمای لەیەکتێگەیشتنێکی ئێرانی - سعودی لەڕێگەی بەغداوە، حەسەن ئیرلو، باڵیۆزی ئێران لە سەنعا بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە، بە فڕۆکەیەکی عێراقی گەڕێندرایەوە\"، ئێران لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، گەیشتنی باڵیۆزەکەی بە سەنعای پایتەختی یەمەن، راگەیاند، بەبێ ئەوەی باس لە چۆنیەتی گەیشتنی باڵیۆزەکەی بکات. لەو کاتەی کە حوسییەکان کۆنترۆڵی سەنعای پایتەختیان کرد لە ساڵی ٢٠١٥، فڕۆکەخانەی ئەو شارە داخراوە و هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعویە گەمارۆیەکی قورسی خستووەتە سەر ئاسمانی یەمەن. رۆژی هەینی، ١٧ - ١٢ - ٢٠٢١، رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کرد: \"داواکەی حوسییەکان لە سعودیە بەڕێگەدان بە چوونە دەرەوەی باڵیۆزی ئێران لە یەمەن، ئاماژەیەکە لەسەر بوونی کێشەیەکی قووڵ لەنێوان خودی حوسییەکان و ئێران\". رۆژنامەکە لەسەر زاری چەند بەرپرسێك کە بە \"هەرێمی\" ناوی بردوون ئاشکرایکردووە: \"حەسەن ئیرلو، باڵیۆزی ئێران لە سەنعا بووەتە کێشەیەکی سیاسیی قورس لەسەر شانی حوسییەکان، ئەوەش بەهۆی ئەو هەژموونە زۆرەی کە ئیرلو لە یەمەن هەیەتی، ئەوەش سەرئێشە بۆ حوسییەکان دروست دەکات، چونکە ئەو راستییە دەسەلمێنێت ئەوان لەژێر هەژموونی تەواوی ئێرانن و بەقسەی ئەو وڵاتە دەکەن\". بەڵام گوتەبێژی حوسییەکان دەڵێت ئەوەی لە میدیا باس دەکرێت دوورە لە راستییەوە. حەسەن ئەیرلوو، ئەندامی سوپای پاسداران بوو و ئەو کات ئەمریکا رایگەیاند، ئێران لەژێر ناوی دیپلۆماتدا ئەوی بۆ لای حوسییەکانی یەمەن ناردووە، تەنانەت بە رێگەی نهێنی گەیشتووەتە لای حوسییەکان. ئەو لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادا بوو.", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، حەسەن ئەیرلوو باڵیۆزی ئێران لای حوسییەکانی یەمەن بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/21122021", "category": "iran", "summary_length": 115, "article_length": 2452, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 1177}, {"article": "شاهین ناسری شایەتحاڵی ئەشکەنجەدانی گیراوێکی سیاسی بووە کە ساڵی پار بە \"تاوانی کوشتن\" لە سێدارەدرا. پەیوەندییەکانی رێکخراوی زیندانەکانی پارێزگای تاران لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند شاهین ناسری کە باری تەندروستی تێکچووبوو، سەردانی ناوەندی تەندروستی زیندانی کردووە، هەرچەندە پزیشک بۆ ماوەی ٤٥ خولەک هەوڵی لەگەڵ داوە، بەڵام گیانی لەدەستداوە. لەو راگەیێنراوەدا هاتووە، کە پزیشکی دادی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی شاهین ناسری دەکات و دواتر هۆکاری مەرگی رادەگەیێنرێت. چالاکڤانانی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژانی رابردوودا هۆکاری مردنی شاهین ناسرییان لە زیندان بە \"گوماناوی\" لە قەڵەم دابوو. رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە دوو رۆژ لەمەوبەر هەواڵی مردنی شاهین ناسری بڵاوکردەوە، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە گوتبووی: \"شاهین ناسری بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری (لە سێدارەدراوی سیاسی) نامەیەکی نووسیوە و ویستوویەتی لەڕێی تەلەفۆنەوە بیخوێنێتەوە، بەڵام پاسەوانانی زیندان بەمەیان زانیوە و بەرلەوەی نامەکە بخوێنێتەوە ناردوویانە بۆ زیندانی تاکەکەسی\". بابەک پاک نیا، کە پارێزەرە لە توویتێکدا دەڵێ: \"بەڕێز ناسری رۆژێک بەر لە مردنی پەیوەندیی پێوەکردم و داوای یارمەتی لێکردم\". نەوید ئەفکاری، زۆرانبازی خەڵکی شاری شیراز و تەمەن ٢٧ ساڵ، دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٨ دەستبەسەرکرا. تۆمەتی کوشتنی کەسێکی سەر بە هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی درابووە پاڵ، هەرچەندە نەوید ئەفکاری ئەم تۆمەتەی بە تووندی رەتدەکردەوە. بەڵام ساڵێک لەمەوبەر بەو تۆمەتە مەحکوم کراو لەسێدارە درا. دەزگای دادی ئێران دەڵێ: کاری شاهین ناسری دزی و ساختەکاری بووە و هەر بەهۆی ئەمجۆرە کارە تاوانکارییانەوە پێشتریش ٨ جاری دیکەش گیراوە. شاهین ناسری، شارەزای بازرگانی، رۆژی ٣٠ - ١١ - ٢٠٢١ لە رێگەی نامەیەک شایەتی دا کە نەوید ئەفکاری ئەشکەنجە کراوە و ئەو بە چاوی خۆی دیتویەتی کە زۆر بە تووندی لێیان داوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رەتیکردووەتەوە کەسێکی کوشتبێت. رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مەرگی شاهین ناسری بە \"جێی گومان\" لە قەڵەمداوە.", "summary": "دوای دوو رۆژ لە دەنگۆی گیانلەدەستدانی گیراوێک بەناوی شاهین ناسری لە زیندانی گەورەی تاران، دەزگای دادی ئێران مردنی ئەو کەسەی لە زیندان پشتڕاستکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/230920211", "category": "iran", "summary_length": 148, "article_length": 1774, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 795}, {"article": "سزاکانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ١٨ بانکی ئێرانی کردە ئامانج، کە تاوەکو ئەو رۆژە سزایان بەسەردا نەسەپێندرابوو. ئازادە ژنێکی دانیشتووی تارانە دەڵێت \"پێچەوانەی ئەوەی کە خەڵکی زۆر دەڵێن ئەمە شتێکی نوێ نییە و پێشتریش بانکەکان سزادراون، پێموایە ئێران رووبەڕووی گوشارێکی گەورە دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زۆربەی مامەڵەی ئاڵوگۆڕی بانکی دەوەستێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەری سزاکانەوە\". ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا داوایان لە واشنتن کردبوو لەم کاتەدا سزا بەسەر ئەو بانکانەدا نەسەپێنێت، چونکە کۆرۆنا گوشارێکی گەورەی لەسەر ئێران دروستکردووە و تاران پێویستی بەوەیە کەناڵەکانی هاوردەکردنی یارمەتی مرۆیی لەسەر دانەخرێت. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجی بڕیارەکە تەنیا حکومەتە، بەڵام دانیشتووانی تاران دەڵێن، ئەمریکا بەلایەوە گرنگ نییە ئەگەر ملیۆنان کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە بمرن. رامتین گولبەنگ، دانیشتوویەکی دیکەی تارانە و دەڵێت \"پێموایە کە ئەمە پیلانگێڕییەکی پیسە و بەرپرسانی ئەمریکاش گرنگ نییە بەلایانەوە کۆرۆنا چ کاریگەرییەکی هەیە. ئەوان بەلایانەوە گرنگ نییە، تەنانەت ئەگەر ملیۆنان کەسیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە ئێران بمرن\". لە ئایاری ٢٠١٨ دا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و دوای ئەوە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا دەستیپێکرد. سەپاندنەوەی سزاکان کاریگەریی گەورەیان لەسەر ئابووری ئێران هەبووە. هەڵاوسانی ئابووریی ئێران لە ئەیلوولی رابردوودا ٣٤.٤ % بوو و بەهای یەک دۆلاری ئەمریکیش بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی ٣٠ هەزار تمەن. مانگی رابردوو حەسەن رووحانی رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ لە ٢٠١٨ ەوە بە بڕی ١٥٠ ملیار دۆلار زیانی بە ئێران گەیاندووە. بەردەوامبوونی گوشارەکانیش وایکردووە، سندووقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینی بکات ئابووری ئێران لە ٢٠٢١ دا بەڕێژەی ٦ % پاشەکشە بکات و کۆی بەرهەمی گشتیی ناوخۆییش بەرێژەی ٨.٥ % کەمببێتەوە.", "summary": "خەڵکی ئێران لە زیادبوونی گوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەیان نیگەرانن و دەڵێن، سزاکانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو زیاتر ئابووری ئێران داتەپێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/10102020", "category": "iran", "summary_length": 140, "article_length": 1639, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 758}, {"article": "ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران شەوی سێشەممە جارێکی دیکە دابەزینی بەهای تمەنی بۆ دەستوەردان و پیلانی خەڵکی بەرژەوەندیخواز گەڕاندەوە و داوای لە دامودەزگا بەرپرسەکان کرد \"کەسانی ئاژاوەگێڕ دەستگیربکەن و سەقامگیری بۆ بازاڕی دراو بگەڕێننەوە\"، رێگەچارەیەک کە پێشتریش گیراوەتەبەر، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، \"بە دیاریکراوی دەپرسم، ئەو سیاسەتانەی کە دەزانن هەڵەیە، بۆچی دیسانەوە دووبارەیان دەکەنەوە؟ \" ئەو پرسیارەی سەرۆککۆماری وڵاتەکە رووی لە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بوو کە سەردانی بازاڕی دراوی کردووە بۆئەوەی لە نزیکەوە لە هۆکاری دابەزینی بەهای تمەن ئاگاداربێت، هەرچەندە ئەویش لەوێ قسەیەکی نوێی نەکرد. سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند، \"کەشێکی دەروونی دروستکراوە. باسم کرد، بێگومان لە بازاڕی هاوبەشی دراو، بەگوێرەی پێویست دراو خراوەتە بازاڕەوە، لەوە زیاتریش دەخرێتە بازاڕەوە، هەناردەکاران خەریکن پارەکانیان دەگەڕێننەوە\". سەرۆکی بانکی ناوەندی ناڵێت بازرگانەکان چۆن دەتوانن پارەکانیان بگەڕێننەوە. لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی گەمارۆکانەوە، ئاڵوگۆڕی بانکی لەگەڵ بانکە ئێرانییەکاندا ناکرێت، بۆیە پارە بۆ ئێران ناگەڕێتەوە. کرانەوەی ئەم گرێیە بەستراوەتەوە بە دانوستاندنەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی زلهێز بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی؛ بەڵام دانوستاندنەکان دیمەنێکی جێی هیوایان نییە. هەفتەی رابردوو کە خولێکی دیکەی دانوستاندنەکان کۆتاییهات و وڵاتانی ئەوروپی ناڕەزایەتییان لە مەرج و داواکارییەکانی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەربڕی، نرخی تمەن بە رێژەیەکی زۆر دابەزی. بەڵام حکومەتی ئێران ئەمە رەتدەکاتەوە کە گەمارۆکان کاریگەریی لەسەر نرخی تمەن هەبێت. ئیبراهیم رەئیسی ئاماژەی بەوە کردووە، \"هەندێک کەس رۆژ و شەو لە هەوڵدان بەهای دراو بەرزتر ببێتەوە، لە هەموو شوێنێک لە هەوڵدان. لە هەوڵدان بە هەر جۆرێک، بۆئەوەی بیسەلمێنن گەمارۆکان گرێدراوی ئابووری و دراوی خەڵکە. بۆئەوەی دواتر داواکاریی دیکە بسەپێنن\". لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حەسەن رووحانیشدا روانگەکان بۆ دابەزینی بەهای تمەن هەر بەو جۆرە بوو. ژمارەیەکی زۆری خەڵک گیران و کەشی ئەمنی بەسەر بازاڕی دراودا زاڵ بوو، ئەمەش هەرچەندە ماوەیەکی کەم سەقامگیریی بۆ بازاڕی دراو گەڕاندەوە، بەڵام دیسان بازاڕ رووبەڕووی نائارامی بووەوە.", "summary": "بازاڕی دراوی ئێران دیسان رووبەڕووی نائارامی بووەتەوە. رووداوە سیاسییەکان، دابەزینی دووبارەی بەهای تمەن و هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵی نرخەکان هۆکاری ئەو نائارامییەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/081220211", "category": "iran", "summary_length": 165, "article_length": 2009, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 906}, {"article": "ئەبولحەسەن خەلیلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیشەسازیی رۆنی ئێران لەوبارەیەوە گوتی \"ئاساییە ئێمە لە شەڕێکی ئابووریی گەورەداین، لە بارودۆخی شەڕ و گەمارۆشدا، خۆراکێکی وەکو رۆنیش کە زیاتر ٩٠ % ی ماددە خاوەکەی هاوردە دەکرێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەو کێشانە. هەرکاتێک وەستانێک لە دابینکردنی دراوی حکومی بۆ هاوردەی ماددەی خاوی بەرهەمهێنانی رۆن روودەدات، لە بازاڕدا دەستناکەوێت، یان نرخەکەی بەرز دەبێتەوە\". لە چەند هەفتەی رابردوودا دیمەنی ئەم گردبوونەوانە بۆ دەستخستنی رۆن، برنج، شەکر و هەندێک کەلوپەلی خۆراکی دیکە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستاودەستی پێ کراوە، بەرپرسانی رێکخستنی بازاڕیش لەبری چارەسەری کێشەکان، بە پاساوی قۆرخکاریی ماددەی خۆراکی لەلایەن فرۆشیارانەوە، خۆیان لە وەڵامدانەوە و چارەسەری کێشەکان پەڕاندووەتەوە. ئەمیر حەمزە تەوەسولی، ئەندامی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنانی رۆن دەڵێت \"یەکێک لەو هۆکارانەی کە وایکردووە رۆن لە بازاڕدا کەم ببێتەوە، قۆرخکاریی ئەو کاڵایە لەلایەن هەندێک دەڵاڵەوە، ئەگینا بەپێی راپۆرتەکانی گومرگ و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، رۆن هەر وەکو پێشوو هاوردە کراوە و رەنگە زیاتر لەو کاتانەش بەرهەمهاتبێت و لە بازاڕیشدا دابەشکرابێت\". هۆکاری پشێویی نێو بازاڕ و زیادبوونی دەستی دەڵاڵ بۆ قۆرخکردنی هەندێک لە کەلوپەلە پێویستە خۆراکییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ دەنگۆی نەمانی ئەو دۆلارەی بە چوار هەزار و ٢٠٠ تمەن دەدرێتە بازرگانان بۆئەوەی هەندێک لە کاڵا خۆراکییەکانی وەکو رۆن و برنجی پێ هاوردە بکەن. یەزدان سەیف، جێبەجێکاری کۆمپانیای بازرگانیی حکومی ئاماژە بەوە دەکات \"سێ مانگە لە کۆمیسیۆنی بودجەدا هەوڵ دەدەین کە دراوی چوار هەزار و ٢٠٠ تمەنی لەسەر هاوردەی هەندێک کاڵای وەکو رۆن و شەکر لاببەین و بەشێوەی کاش و وەکو هاوکاریی مانگانە بیدەینە هاووڵاتییان. هەر ئەوەش وایکردووە لە ئێستاوە رۆن قۆرخبکرێت\". بەپێی ئاماری سەندیکای کۆفرۆشانی خۆراکیی ئێران، لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا نرخی کۆفرۆشیی هەندێک لە خۆراکەکان لە ئێران لە ٤٥ % بۆ ١١٠ % بەرزبووەتەوە. بەپێی ئەو ئامارە، نرخی مریشک ٨٠ %، نرخی هێلکە ٦٥ %، نرخی چا ٤٥ %، نرخی برنج ٢٠ %، نرخی شەکر ٧٥ % و نرخی رۆن ١١٠ % بەرزبوونەتەوە. حکومەت ساڵانە یەک ملیۆن و ٢٠ هەزار تمەنی بۆ هاوکاریی هاووڵاتیان لە کڕینی رۆن داناوە. بۆ رێگرتن لە پشێویی بازاڕیش بەشێک لە کەلوپەلەکان بەشێوەی پشک دەداتە فرۆشگەکان. فرۆشیارێک دەڵێت \"بە هەموویەوە ١٠ کارتۆن رۆنمان دەدەنێ، ئەو ١٠ کارتۆنە بدەینە فرۆشگەکان، بیدەینە خەڵک، بیدەینە ریستۆرانتەکان، بە کێی بفرۆشین؟ \" کێشە ئابوورییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان نەک تەنیا کۆتایی نایەت، بەڵکو رۆژبەڕۆژ زیاتریش دەبنە گوشار بەسەر شانی هاونیشتمانییانەوە.", "summary": "\"شەڕی ئابووری\"، دەستەواژەیەکە بۆ پاساوهێنانەوەی بەرپرسانی حکومەتی ئێران لەکاتی گرانبوون و دەستنەکەوتنی خۆراک، ئەمەش کۆبوونەوەی بەردەم فرۆشگەکان و ریزگرتنی هاووڵاتییانی لێدەکەوێتەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیشەسازیی رۆنی ئێران دەڵێت \"ئاساییە ئێمە لە شەڕێکی ئابووریی گەورەداین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/110220212", "category": "iran", "summary_length": 271, "article_length": 2327, "summary_token_count": 123, "article_token_count": 1082}, {"article": "سێ رۆژە کەس بە زیندوویی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا نەهێنراوەتە دەرەوە. کەسوکاری قوربانییەکان دەڵێن، ئەوانەی گیریانخواردووە، ئەگەر لە کاتی رووداوەکەشدا گیانیان لەدەستنەدابێ، بەرگەی پێنج رۆژ مانەوە لەژێر باڵەخانەیەکی رووخاودا ناگرن. کەسوکاری قوربانییەکی ئابادان دەڵێت، \"هاتن وێنە و ڤیدیۆی خۆیان گرت و رۆیشتن. داوا دەکەین چوار تیمی فریاکەوتنمان بۆ بنێرن، هێزی پۆلیس و ئۆتۆمبێلی دژە شۆڕشیان بۆ ناردووین، مەگەر ئێمە شۆڕشمان کردووە؟ \" شەوی پێنجشەممە ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارەکانی خوزستان، هورموزگان و ئەسفەهان رژانە سەرشەقام و لە شارەکانی ئابادان، خوڕەمشار، بەندەرعەباس، بێهبەهان و شاهین شار خۆپیشاندانیان کرد. دژی دەسەڵاتدارانی ئێران دروشمیان بەرزکردەوە و داوایانکرد سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دەستلەکار بکێشێتەوە. پڕ بە گەروویان هاواریان کرد، واز لە سووریا بێنن و کێشەکانی ئێران چارەسەر بکەن. تاوەکو نیوەڕۆی هەینی، تەرمی ٢٤ کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکە هێنراوەتە دەرەوە. بەرپرسانی ئابادان رۆژی یەکەم رایانگەیاند، لەوانەیە ٨٠ کەس گیریانخواردبێ و لەو رۆژەوە ئامارێکیان نەداوە لەبارەی ئەو کەسانەی لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەدا ماون. یەک لەوانەی هێشتا چارەنووسی دیار نییە، ژنێکە بە ناوی مریەم قوربانی. دوو مانگ بوو لەگەڵ هاوژینەکەی کافێیەکیان لە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکەدا دانابوو و کافێیەکەیان ناوبانگی دەرکردبوو. قاسم مەنسوور، چالاکڤانێکە و دەڵێت، \"شوێنی کافێیەکە زۆر بچووک بوو، حەوت مەترێک دەبوو. تاوەکو ئێستا دوو کەس لە کافێیەکە هێنراوەتە دەرەوە کە بەداخەوە گیانیان لەدەستدابوو. تەنیا خاتوو مریەم لەوێدا ماوە و ئەگەری زۆرە ئەویش گیانی لەدەستدابێت. \" لە دووشەممەوە ژمارەیەک کەسی خۆبەخشی شارەزا لەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتن بەدوای قوربانییاندا دەگەڕان، هێزەکانی ئێران رۆژی پێنجشەممە خۆبەخشەکانیان دەرکرد.", "summary": "دانیشتووانی شاری ئابادان لەوە توڕەن کە حکومەتی ئێران دوای پێنج رۆژ هێشتا نەیتوانیوە داروپەردووی باڵەخانەیەکی داڕماوی ١٠ نهۆمی هەڵبداتەوە و قوربانییەکان بێنێتە دەرەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/270520221", "category": "iran", "summary_length": 166, "article_length": 1616, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 741}, {"article": "شەش مانگ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی ئێران تێپەڕدەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتەکەی رەئیسی هیچ هەنگاوێکی بۆ دروستکردنی کەرتی خانووبەرە لە شارەکانی ئێران جێبەجێنەکردووە، سەرۆککۆماریش دەڵێت، \"ئەو بەڵێنەی کە دراوە دەبێت جیبەجێبکرێت. \" ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران گوتی، \"ئەو بەڵێنەی کە داومانە بە خەڵک دەبێت جێبەجێیبکەین، لە هەر ساڵێکدا پێویستمان بە دروستکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن خانووە، بەڵام ئێمە گوتمان یەک ملیۆن خانوو دروستدەکەین، چونکە هەر ئەوەندەمان بۆ جێبەجێدەکرێت، ئەوەش بە باشی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و ئەرکی حکومەتە کە جێبەجێی بکات. \" بە گوتەی بەشێک لە بەرپرسانی ئێران، بەهۆی گرانبوونی کەلوپەلی بیناسازی، ئەو پڕۆژەیە پێویستی بە بودجەیەکی زیاترە لەوەی کە بۆی تەرخانکراوە، ئێستا حکومەت بانگهێشتی کۆمپانیا بیناسازییە بیانییەکانی کردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و پێدانی نەوت لەجیاتی پارە بە کۆمپانیاکان. ئەحمەد دنیاماڵی، ئەندامی کۆمیسیۆنی بیناسازیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، کۆمپانیا بیناسازییەکانی نێوخۆ نرخی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنیان لەسەر هەر مەترێک بیناسازیی داناوە، دەشڵیت، \"لە دانوستاندنمان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا بە نرخی کەمتر لە سێ ملیۆن تمەن بۆ هەر مەترێک بیناسازیی گەیشتووین بەڕێککەوتن و بڕیارە لە جیاتی پارە، نەوتیان پێبدەین. \" بڕیاری بانگهێشتکردنی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ دروستکردنی خانووبەرە لە ئێران، کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە. سەندیکای بیناسازیی ئێران لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەی حکومەت باس لەوە دەکات، بەپێی رێژەی هەڵئاوسانی ئەمساڵ، نرخی هەر مەترێک بیناسازیی هەشت ملیۆن تێچووی دەبێت، ئەو بڕیارەی حکومەت خراپترکردنی دۆخی بیناسازییە لە وڵات، هەروەها پێیوایە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، کاریگەریی لەسەر دۆخی کرێکارانی نێوخۆییش دروست دەکات. محەممەد مەحموود زادە، جێگری وەزیری رێگەوبان و خانووبەرە گوتی، \"کۆمپانیا بیناسازییەکان بابەتێکی نوێیە کە ئێستا خەریکین کاری لەسەر دەکەین، بە مەبەستی کارکردن لەسەر کواڵیتیی خانووبەرەکان و هاوردەکردنی ئەو تەکنەلۆژییانەی کە ئێستا لەو بوارەدا کاری پێدەکەین هەندێک دانوستاندنمان کردوون کە بتوانین لە ماوەی ساڵێکدا ملیۆنێک خانوو دروستبکەین، ئەوەش بەو مانایە نییە کە ئێمە دەمانەوێت کرێکار یان کەلوپەلی بیناسازی لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە بکەین، بابەتەکە زیاتر لەسەر کەڵک وەرگرتنە لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە لە بواری بیناسازیدا. \" سەندیکای بیناسازیی ئێران دەڵێت، کێشەی خەڵک نەبوونی خانووبەرە نییە و ئێستا سێ ملیۆن خانووی چۆڵ لە ئێران هەن کە حکومەت ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بە چاودێری لە بازاڕی خانووبەرەدا، هەر بەو خانووە چۆڵانە کێشەی بەشێک لە خەڵک چارەسەربکات.", "summary": "بڕیارە لە ماوەی چوار ساڵی خولی یەکەمی کابینەی نوێی حکومەتی ئێران بە سەرۆکایەتیی ئیبراهیم رەئیسی، چوار ملیۆن خانوو دروستبکرێن، ئەوەش یەکێکە لەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکی داوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/26122021", "category": "iran", "summary_length": 170, "article_length": 2329, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 1076}, {"article": "ئەوە بەو مانایە دێت خێزانە ئێرانییەکان بۆ کڕینی سەبەتەیەک لە کاڵای دیاریکراو لە ماوەی یەکساڵدا بە رێژەی ٤٧.٦ % زیاتر پارەیان خەرجکردووە. ئەوەش بارگرانییەکی زۆر بۆ دروستکردوون. بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی ئێران زیاترین بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ماددە خۆراکییەکان، خواردنەوەکان جگەرە روویداوە. پێشتر بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاندبوو کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی رێژەی هەڵاوسان لە دەوروبەری ٢٠ % دەدات، بەڵام بەپێی داتاکانی خۆیان رێژەی هەڵاوسانی راستەقینە بەرێژەی ٢٠ % زیاترە لە ئامانجەکانی بانکی ناوەندیی ئێران.", "summary": "بانکی ناوەندی ئێران دوایین ئامارەکانی پەیوەست بە رێژەی هەڵاسانی بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی ئێران رێژەی هەڵاوسان لە مانگی رابردوودا لە ئێران بەرزبووەتەوە بۆ ٤٧.٦ %.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/230620213", "category": "iran", "summary_length": 178, "article_length": 504, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 224}, {"article": "بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، دەسەڵاتدارانی ئێران دەترسن لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن خۆپیشاندانی فراوان بكەن، چوارشەممەی رابردووش هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی گشتی لە ناوچەی سونگور لە پارێزگای كرماشان هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی سەركردەکانی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن و بەرەو شوێنێكی نادیاریان بردوون. هەروەها رێکخراوەکە دەڵێت: \"چەند كاژێرێك دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەندامە دەستگیركراوەكانی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن، هەریەك لە سەعید ئەسغەری، سەعید سەمیمی و كسرە بەنی عامران رەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کراون، کە ناوبانگێکی خراپی هەیە\". لە ئاداری ساڵی ٢٠١٨ ش ئەو سێ كەسە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران دەستگیركران و لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەركرابوون، دواتر بە دەستبەری كاتی ئازادكران. كسرە بەنی عامرانی تەمەن ٢٤ ساڵ نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە و چارەسەری كیمیایی وەردەگرێت، رێکخراوەکە دەڵێت \"دەستبەسەركردنی ئەو گەنجە ژیانی دەخاتە مەترسییەكی گەورەتر، بەتایبەتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە. \" لە ناوەڕاستی ئەم مانگە حەمید شەریف، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران دەستگیركراوە و رەوانەی زیندانی ئێڤین كراوە، پێشتریش دادگای شۆڕش سزای ساڵێك زیندانی بەسەردا سەپاندبوو. بەهۆی خراپی رەوشی ئابووری لەو چەند ساڵەی دوایی چەند جارێك خەڵكی ئێران خۆپیشاندانیان کردووە، لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردووش لەدژی گرانكردنی نرخی سووتەمەنی، خۆپیشاندانیان كرد. دوای سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی كۆتایی ساڵی رابردوو، رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی هێزە ئەمنییەكانی ئێرانی بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ تۆمەتباركرد و گوتى: \"لە کاتی خۆپیشاندانەكانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هێزە ئەمنییەكانی ئێران زۆر بە تووندی خۆپیشاندانەكانیان سەركوتكرد و ژمارەیەكی زۆریان دەستگیركردن، هەروەها هێڵی ئەنتەرنێتیشیان بڕی\". رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆڕتێكیدا بەناونیشانی: ' هاڕینی مرۆڤایەتی، دەستگیركردنی فراوان، بێسەروشوێنكردن و ئەشكەنجەدان لە خۆپیشاندانەكانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ئێران ' رایگەیاند \"لە كۆی نزیكەی ٧ هەزار دەستگیركراوی ژن و پیاو و منداڵ، دەیان شایەتحاڵمان لەدوای خۆپیشاندانەكان دواندوە\". بەگوێرەی راپۆرتەکە: \"دەزگا ئەمنی و دادوەرییەكانی ئێرانی زنجیرەیەك پێشێلكاری ترسناكیان دژی مافەكانی مرۆڤ کردووە، لەوانە دەستبەسەركردنی ناڕەوا، شوێنبزركردن و ئەشكەنجەدان، لێدان، داركاریكردن، بەكارهێنانی كارەبا، لەسێدارەدان، تووندوتیژیی سێكسی، ناچاركردن بە خواردنی مادەی كیمیایی و بێبەشكردن لە چاودێری پزیشكی. \"", "summary": "لە ترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکانی پاییزی رابردوو، دەزگای هەواڵگریی ئێران هەڵمەتێكی دەستگیركردنی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی لە وڵات دەستپێكردووە، بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، یەكێك لە دەستگیركراوان نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/16112020", "category": "iran", "summary_length": 241, "article_length": 2224, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 1018}, {"article": "بەپێی ئەو راپۆرتە، سەرەڕای ئەوەی کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلەگرام نزیکەی چوار ساڵە فیلتەر کراوە، بەڵام ٤٥ ملیۆن کەس لە ئێران لەو تۆڕەدا ئەندامن و رۆژانە ١٥ ملیار پەیام ئاڵوگۆڕ دەکەن. تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلەگرام لە خۆپێشاندانەکانی زستانی ساڵی ٢٠١٧ بەشێوەی کاتی و لە خۆپێشاندنەکانی بەهاری ساڵی ٢٠١٨ شدا بە یەکجاری فیلتەر کرا. لە ماوەی ئەو چەند ساڵە ئێران سەرمایەگوزاری زۆری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییە نێوخۆییەکانی خۆی کرد بۆ ئەوەی جێگەی تێلەگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییە بیانییەکانی دیکە بگرنەوە، بەڵام ئەو پرۆژانە هیچیان سەرکەوتوو نەبوون. رۆژنامەی جەوانی سەر بە سوپای پاسداران، رۆژی ٢٨.١٢.٢٠٢٠ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە فیلتەرکردنی تێلەگرام کاریگەری لەوەدا نەبووە خەڵک بەکاری نەهێنن، بەڵکو تێلەگرام بە ٤٧ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەکارهێنەری ئێرانی، پلەی دووەمی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەدا هەیە کە خەڵکی ئەو وڵاتە بەکاریان دەهێنن. بەپێی راپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێران، ٨٨.٥ % ـی خەڵک لە ئێران وەتسئەپ و ٦٨ % یش ئینستاگرام بەکاردەهێنن. خەڵک لە ئێران پێیان وایە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک وەتسئەپ و سیگناڵ لەڕووی ئەمنییەوە جێی متمانەی زیاترن و ئەگەری کۆنترۆڵیان کەمترە. ماوەیەک لەمەوبەر دامەزراوەی هەڵسەنگاندنی بیروڕای ئیسپا بڵاویکردەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکان وەک سرووش و روبیکا تەنیا ١.٨ % ـی خەڵک بەکاریان دەهێنن. لە چەند مانگی رابردوودا پەرلەمانی ئێران لە هەوڵی پەسندکردنی یاسایەک دایە کە رەخنەگران دەڵێن، ئامانج ئەوەیە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بیانییەکان سنووردا بکات، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی زۆرەوە هێشتا پەسندی نەکردووە.", "summary": "ناوەندی ئاماری ئێران لە راپۆرتێکدا ئامارەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوکردەوە، ٨٨ % ـی خەڵک وەتسئەپ، ٦٨ % ئینستاگرام و نزیکەی ٦٠ % یش تێلەگرام بەکاردەهێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/19092021", "category": "iran", "summary_length": 168, "article_length": 1410, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 677}, {"article": "سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، \"هەر لە سەرەتاوە رامانگەیاندووە کە هیچ پلانێکی تایبەت بە هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاوی سزاکانمان نییە و سیاسەتی کۆنکرێتی ئێران بریتییە لە هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وەک یەک پاکێج\"، گوتیشی، \"دەبێت سەرجەم سزاکانی سەردەمی ئیدارەی ترەمپ و سەرجەم سزاکانی دیکەی سەر ئێران کە بە هەر ناونیشان و هۆکارێك بەسەریدا سەپێندراون، هەڵبگیرێن\". لێدوانەکەی خەتیبزادە دوای قسەیەکی جالینا پۆرتەر، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دێت کە تێیدا باسی لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کردووە کە بڕیارە لەنێوان شاندی ئێران و وڵاتانی واژۆکاری رێککەوتنە ئەتۆمییەکە و شاندی ئەمریکا و شاندی وڵاتانی واژۆکاری رێککەوتنەکە لە ڤییەنای نەمسا ئەنجامبدرێت. هاوکات، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەر رایگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکەی ڤییەنا بە پەلە کۆتاییهێنانە بەو ئامادەکارییانەی تایبەتن بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران. هەروەها لەبارەی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمریکا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: \"هیچ کۆبوونەوەیەکی ئێران - ئەمریکا نییە، پێویست ناکات\". ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات سەرەتا سزاکانی سەر تاران هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی ئەویش ئەرکەکانی جێبەجێ بکات. چین و رووسیا، دوو وڵاتی نزیک لە ئێران و دوو لە واژۆکارەکانی رێککەوتنەکە، لەگەڵ تاران هاوهەڵوێستن. هوا چون یینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەڵێت: \"کشانەوەی تاکلایەنانەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە سەرچاوەی هەموو گرژییەکانی بابەتی ئەتۆمی ئێرانە، زۆر پێویستە کە ئەمریکا هەموو سزاکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە و دەستی درێژی بڕیاردانی خۆی لەسەر لایەنی سێیەم لاببات. ئەوە داواکارییەکی دروست و پێویستە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو رێککەوتنەکە. \" وڵاتانی ئەوروپا، چین و رووسیا دان بەوەدا دەنێن کە چاوەڕێ ناکەن کۆبوونەوەکانی ڤیەننا خێرا کۆتایی بە ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا بهێنن، بەڵام بە سەرەتایەکی باش بۆ گەڕانەوەی دیپلۆماسی دایاندەنێن. بڕیارە دوای دانوستاندنی دیپلۆماتکارەکانی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە، شارەزایانی بواری ئەتۆمی و سزاکان وردەکارییەکانی چۆنێتی گەڕانەوە بۆ سەر پابەندبوونی تەواوەتیی رێککەوتنەکە دابڕێژن. وڵاتانی پێنج کۆ یەک، دەیانەوێت پێش ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بکرێت و تیمێکی نوێی دانوستاندن لە تاران دروستبێت، ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی ئێراندا کۆتایی پێبهێنن. حکومەتی ئێرانیش بەهەمان شێوە، هیواخوازە پێش هەڵبژاردنەکان، بتوانێت سزاکانی سەر وڵاتەکەی نەمێنن.", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەدووری دەزانێت وڵاتەکەی رازی بێت بە هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/030420211", "category": "iran", "summary_length": 117, "article_length": 2257, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 1026}, {"article": "جەمشید موحیبەت خانی، فەرماندەی یەکینەی پاراستنی ژینگەی ئێران رۆژی ١١ - ٠١ - ٢٠٢٢ رایگەیاند، سەرەڕای هەوڵی پارێزەرەکانی برومەند نەجەفی، دیوانی بەرزی وڵات حوکمی قەساسی دادگای بەرایی پەسند کردووە. عەلی ئەسغەر دانشیان، جێگری رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رۆژی ٢٦ - ٠١ - ٢٠٢٢ رایگەیاند: \"ژینگەپارێزەکەمان لە ناوچەی پارێزراوی بێستون لەگەڵ راوچییەکی نایاسایی بە شەڕ هاتووە، راوچییە نایاساییە بە هۆکارێک کوژراوە، کەچی دەبێت ژینگەپارێزەکەی ئێمە قەساس بکرێت\". بڕیار بوو برومەند نەجەفی لە داهاتوویەکی نزیکدا حوکمەکەی بەسەردا جێبەجێ بکرێت، بەڵام عەلی ئەسغەر دانشیان گوتی: \"دوای بەدواداچوون بۆ رێگریکردن لە جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی برومەند نەجەفی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بڕیاری داوە جێبەجێکردنی حوکمەکە دوابخرێت\". رۆژی ٠٤ - ٠٨ - ٢٠٢٠ هێزەکانی یەکەی جێبەجێکردنی پاراستنی ژینگەی کرماشان لە ناوچەی پارێزراوی بێستون تووشی ئۆتۆمبیلێک دەبن، بەڵام ئۆتۆمبیلەکە گوێ بە ئاگاداریی ژینگەپارێزەکان نادات و رایناگرێ، ئەوانیش تەقەی لێدەکەن و لە ئەنجامدا کەسێک بە ناوی یوسف فەلاحی داروەندی خەڵکی گوندی سونقورئاوای سەر بە بێستون گیان لەدەستدەدات. یەکێک لە پارێزەرەکانی برومەند نەجەفی گوتوویەتی: \"راوچییەکان ویستوویان بە ئۆتۆمبیلەکەیان لە ژینگە پارێزەکان بدەن، برومەند نەجەفیش بۆ پاراستنی گیانی خۆیان تەقەی لە تایەی ئۆتۆمبیلی راوچییەکان کردووە\". هەندێ کەس گومانیان هەیە کە ئەو راوچییە بە دەستی برومەند نەجەفی کوژرابێت، چونکە ئۆتۆمبیلی راوچییەکان هەڵاتووە و چەند کیلۆمەتر رۆیشتووە و دواتر کە ژینگەپارێزەکان چوونەتە سەری دیتویانە یەکێک لە راوچییەکان کوژراوە، بەڵام ئۆتۆمبیلەکە لە چوار راوچی تەنیا دوو کەسی تێدا بووە و جگە لەوە چەکی راوچییەکانیشی تێدا نەماوە. لە رۆژانی رابردوودا کەمپەینێک بۆ پشتگیری لە برومەند نەجەفی بەڕێوەچوو، کە خەڵک زۆر بەناوبانگ، بۆ نموونە وریا غەفووری کاپتنی یانەی ئیستقلالی تاران، داوای هەڵوەشانەوەی حکومی ئەو ژینگەپارێزەی کردبوو. لە دەیەکانی رابردوودا تێکهەڵچوونی نێوان ژینگەپارێزەکان و راوچییەکان کێشەیەکی سەرەکی بەردەم ژینگەپارێزەکان بووە. راوچییەکان وەڵامی ژینگەپارێزەکان نادەنەوە و زۆر جارانیش لەگەڵیان تووشی شەڕ دەبن و تەقەیان لێدەکەن، لە سێ دەیەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر ژینگەپارێز لە ئێران بەدەستی راوچییەکان کوژراون. ئەسغەر دانشیان، جێگری رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان، رۆژی ٢٦ - ٠١ - ٢٠٢٢ گوتی: تاوەکوو ئێستا لە هەموو ئێراندا ١٤٦ ژینگەپارێز کوژراون و ٣٠٨ کەسیش بریندار بوون. لەو حاڵەتانەشدا کە شەڕ لە نێوانیاندا روویداوە و راوچییەکان کوژراون، بەهۆی نەبوونی یاساییەکی روون بۆ پشتگیری لە ژینگەپارێزەکان، کێشەی زۆریان بەرەوڕوو بووەتەوە. نەبوونی یاسایەک بۆ پشتگیری لە ژینگەپارێزەکان لەمجۆرە حاڵەتانەدا لەگەڵ ناڕەزایەتی و رەخنەی لایەنگران و ژینگەپارێزەکان بەرەوڕوو بووە، کە بەگوتەی ئەوان دەرفەتی بۆ راوچییەکان رەخساندووە وەڵامی ژینگەپارێزەکان نەدەنەوە و ژینگەپارێزەکانیش بەگوێرەی پێویست نەتوانن بەرگری لە ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بکەن.", "summary": "جێگری رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رایگەیاند بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی برومەند نەجەفی، ژینگەپارێزی کرماشانی، بە تۆمەتی کوشتنی راوچییەک، دواخراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/27012022", "category": "iran", "summary_length": 182, "article_length": 2671, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 1245}, {"article": "ماوەی پێنج رۆژ ئێران، رووسیا، چین، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا گەڕی حەوتەمی دانوستاندنەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ یان ئەنجامدا، شاندێکی ئەمریکیش لە هۆتێلێکی دیکەی نزیک لە شوێنی دانوستاندنەکە بوون و لەلایەن دیپلۆماتەکانی وڵاتانی دیکەوە لە بەرەوپێشچوونەکانی نێو کۆبوونەوەکان ئاگاداردەکرانەوە. ئەوە یەکەمین گەڕی دانوستاندنەکان بوو تیمێکی حکومەتی ئیبراهیم رەئیسی تێیدا بەشداربێت کە ئەمریکا و ئەوروپا هیوایان دەخواست لە کابینەی پێشوو جیاوازبێت و هەڵوێستێکی نەرمتر لە دانوستاندنەکاندا بنوێنێت. بەڵام کۆشکی سپی دەڵێت، شاندە ئێرانییەکە هیچ پێشنیازێکی \"بونیادنەرانە\"ی پێنەبووە بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی رێککەوتنی ئەتۆمی. جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، \"حکومەتی نوێی ئێران بە پێشنیازی بونیادنەرانەوە نەهاتە ڤیەننا. شەش گەڕی سەرەتای گفتوگۆکان هەندێ بەرەوپێشچوونیان دروستکرد و چەند سازش و چارەسەری داهێنەرانەیان بۆ ژمارەیەکی زۆری پرسە هەرە ئاڵۆزەکان دۆزییەوە کە بۆ هەموو لایەنەکان زەحمەت بوون. بەڵام هەڵوێستی ئێران لەم رۆژانەدا، بەداخەوە، ئەوە نەبوو هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە چارەسەرنەکراوەکان بدات\". دیپلۆماتە ئەوروپییەکانیش \"بێهیوا\" بوون و نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر پێشنیازەکانی ئێران دەربڕی. عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ئەو وڵاتە، نکوڵی لەوە ناکات کە پێشنیازەکانیان بۆ لایەنی ئەمریکی و ئەروپی سەختن، بەڵام دەڵێت پێچەوانەی یاسا نین. جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، \"ئێمە شتەکان بە پشتبەستن بە روانگەی خۆمان، بەرژەوەندیی خۆمان و سیاسەتی خۆمان دەڵێین. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئەم پێشنیازانە لەسەر بنەمایەکن کە لای لایەنی دیکەش قبووڵکراوە. ئەوانیش دان بەمەدا دەنێن\". بە گوێرەی شاندی دانوستاندنکاری رووسیا، ئێران پێشنیازیکردووە ناوەڕۆکی ئەو رەشنووسەی کە بە شەش گەڕی دانوستاندنی رابردوو ئامادەکراوە، لە رەگ و ریشەوە بگۆڕدرێت، بەڵام ئەوروپییەکان دەڵێن، ئەوە گوریسەکە هەمووی دەکاتەوە خوری. ئێستاش شاندی وڵاتە بەشداربووەکان دەگەڕێنەوە پایتەختەکانیان بۆ ئەوەی بۆچوونی حکومەتەکانیان لەسەر ئەو پێشنیازانە وەربگرن کە لە ڤیەننا خراونەتەڕوو، دواتریش لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە، دەست بە کۆبوونەوە دەکەنەوە.", "summary": "بە بۆچوونی وڵاتە ئەوروپییە بەشدارەکانی گەڕی حەوتەمی دانوستاندنەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، دانوستاندنەکە ئومێدبەخش نەبووە و ئەمریکاش پێیوایە شاندی ئێران هیچ پێشنیازێکی \"بونیادنەرانەی\" نەبووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/041220211", "category": "iran", "summary_length": 208, "article_length": 1958, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 882}, {"article": "مێهدی عیسازادە، ئەندامی کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە کۆی ١٣ ملیۆن قوتابی لە ئێران، ٥ ملیۆنیان کێشەی دەرووندروستییان هەیە و دەبێ پەرلەمان و حکومەتی ئێران هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بدە\". ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت یەکێک لە رێگەچارەکانی ئەو گرفتە، دابینکردنی بودجەیەکی تایبەتە لەلایەن حکومەتەوە، بەڵام باسی نەکردووە ئەو بودجەیە چۆن و لە چیدا خەرجبکرێت. بە گوتەی عیسازادە قوتابییانی ئێرانی تووشی کێشەکانی دەروونییەکانی وەک خەمۆکی، سترێس و دڵەڕاوکێ بوون و پێویستە حکومەت هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بنێت، تاوەکوو داهاتووی کۆمەڵگەی ئێران تاریک نەبێت. کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی ئێران ژمارەی قوتابییانی ئەو وڵاتە بە ١٣ ملیۆن کەس داناوە، بەڵام پاییزی رابردوو ١٥ ملیۆن و ١٣٨ هەزار و ٥٢٣ قوتابی لەو وڵاتە ناویان بۆ خوێندن تۆمار کردبوو. پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ دا وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاندبوو؛ لە کۆی ١٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار قوتابیی ئەو وڵاتە، ٣٠ % یان لە رووی دەروونییەوە کێشەیان هەیە، ١ % ی ئەو ژمارەیەش کە دەکاتە ١٤٦ هەزار قوتابی، پێویستییان بە چاودێریی چڕی دەروونییە.", "summary": "کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی ئێران، داوا لە حکومەت دەکات بودجەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتی دەروونیی قوتابیان دابین بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/250620211", "category": "iran", "summary_length": 119, "article_length": 1001, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 461}, {"article": "بە گوتەی حوسێنعەلی شەهریاری، ئەو شەش هەزار پزیشک و پەرستارە چوونەتە ئەمریکا و ئەوروپا تاوەکو لەوێ کار بکەن و پسپۆڕی تایبەت بەدەست بێنن. سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران هەروەها دەڵێت، بەهۆی بڕیاری ناپسپۆڕانەی حکومەت لە کەرتی دەرمان و تەندروستیدا، لەو وڵاتە دادپەروەری تەندروستی نییە و لە هەندێک ناوچەی پەراوێزخراودا خەڵک ناچارن ٣٠٠ کیلۆمەتر رێگە ببڕن تاوەکو خۆیان بگەیێننە ناوەندێکی تەندروستیی پێشکەوتوو. پێش ئەوەی ئاماری کۆچکردنی پزیشک و پەرستاران لە ئێران بڵاوبێتەوە، محەممەد شەریفی مقەدەم، سکرتێری دامەزراوەی پیشەیی ماڵی پەرستارانی ئێران رایگەیاندبوو، لە ئێران بۆ هەر هەزار کەس ١.٦ پەرستار هەیە کە زۆر کەمترە لە ئاستی مامناوەندی وڵاتانی پێشکەوتوو و لانیکەم دەبێ بۆ هەر هەزار کەس ٣ پەرستار هەبێت. ساڵی رابردوو میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، لە هەموو ئەو وڵاتە ١٣٣ هەزار و ٦٥٧ پەرستار کار دەکەن.", "summary": "سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا شەش هەزار پزیشک و پەرستار ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/27052022", "category": "iran", "summary_length": 126, "article_length": 852, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 390}, {"article": "قوباد محەممەدی، سەرۆکی زانکۆی زانستیی پزیشکیی کرماشان باس لەوە دەکات، \"هاتووچۆکانی نەورۆز لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان ئێمەی نیگەران کردووە، نزیکەی ٩٢ % ـی ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵانە قورچکی یەکەمی ڤاکیسنیان وەرگرتووە، ٨٢ % یان قورچکی دووەم و ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵانە ٤٠ % ـی قورچکی سێیەمیان وەرگرتووە، پێویستە خەڵک زیاتر قورچکی سێیەم وەربگرن. قورچکی سێیەم کاریگەریی زۆری لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی مردن هەیە. \" ئەوەی ئێستا جێی نیگەرانی زیاتری لایەنە تەندروستییەکانە تەشەنەسەندنی جۆری نوێی کۆرۆنایە. ئیبراهیم شەکیبا، سەرۆکی ناوەندیی تەندروستیی کرماشان دەڵێت، ئەگەری تەشەنەسەندنی جۆری \"بی ئەی ٢ ـی\" کۆرۆنا هەیە، ئەمە گۆڕاوێکی دیکەی ئۆمیکرۆنە و هێزی تەشەنەسەندنی زۆر زیاتریشە. جگە لەوە دوو جۆری دیکەی کۆرۆنا بە ناوەکانی \"ئێکس دی و ئێکس ئیی\" لە وڵاتانی دیکە تەشەنەیان سەندووە، حەسەن رودگەری، بەڕێوەبەرەی توێژینەوەی رێکخراوی پزیشکانی ئێران گوتوویەتی، \"مەترسیدار نین\". رێکخراوی تەندروستیی جیهانییش دەڵێت، \"هێشتا گومان هەیە کە ئاخۆ مەترسیدارن یان نا. ١٠ تاوەکو ٤٠ % خێراتر تەشەنەدەستێنن، ئەمەش لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دوو جۆرەی دژوار کردووەتەوە. \" ئاوی لوت، پژمین و قوڕگ ئێشە لە نیشانەکانی کۆرۆنا لە جۆری ئێکس ئین، ئەو جۆرە لە ئێرانیش تۆمار کراوە. بەرپرسانی تەندروستیی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پێشبینی دەکەن لە هەفتەکانی داهاتوو ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا بەرزتر بێتەوە. ئەم بابەتە هەر ئێستاش نیشانەکانی دیارە، بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان ژمارەی ئەوانەی بەهۆی کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن ٢٠ % بەرز بووەتەوە.", "summary": "جارێکی دیکە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران دێتەوە بەرباس، بە تایبەتی دوای کردنەوەی قوتابخانەکان و گەشت و سەیرانی خەڵک لە ماوەی پشووەکانی نەورۆزدا. سەرەڕای ئەوەی خەڵک کەمتر گرنگیی بە وەرگرتنی قورچەکە تەواو کارەکانی پێکوتەی کۆرۆنا دەدەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/12042022", "category": "iran", "summary_length": 233, "article_length": 1452, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 687}, {"article": "شەهلا کازمی پوور، لێکۆڵەر لە بواری ژمارەی دانیشتووان (دیمۆگرافیا) دەڵێت: \"بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٦ی ئێران نزیکەی ١٥ % ی پیاوانی خێزاندار لەو وڵاتە منداڵێک و نزیکەی ٢٥ % ی پیاوانی خێزانداریش ٢ منداڵیان هەیە. بەگوتەی شەهلا کازمی، ٢ % ی پیاوان، کە تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ زیاترە , هێشتا سینگڵن و ئەمانەش بەم هۆیەوە قەت ئەزموونی باوکیان ئەزموون نەکردووە. بەمەش لەگەڵ ٨ % ی ئەوانەی ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە و منداڵیان نەبووە، رێژەیان دەگاتە ١٠ %. ئەو پسپۆرەی بواری دیمۆگرافیا دەڵێ، لە ئێراندا دیاردەیەکی زۆر باوە کە پیاوان ژیانی هاوبەش پێکناهێنن، بەڵام بەپێی ئامارەکان پێکنەهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو ژناندا زۆر زیاترە لە پیاوان. لە ئێران ساڵی ٢٠١٦ دوایینجار بوو کە سەرژمێری ژمارەی دانیشتووان کرا. بەپێی ئامارەکانی ئەوکات ژمارەی دانیشتووانی ئێران نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەس بوو. شەهلا کازمی پوور گوتوویەتی: بەپێی ئەو ئامارە لە ئێراندا ٣٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە رەگەزی نێر تەمەنیان لەسەرووی ١٠ ساڵ بووە، نزیکەی ١١ ملیۆنیان هاوسەرگیریان نەکردبوو. بەپێی ئامارەکان، نزیکەی یەک لەسەر سێی پیاوەکان سەڵت بوون و دوو لەسەر سێشیان لانیکەم جارێک ژنیان هێناوە.", "summary": "پسپۆرێکی دیمۆگرافی دەڵێت: نزیکەی ٥ % ی پیاوانی خێزانداری گەنج لە ئێران، نزیکەی ٣ % ی بە تەمەنترەکان، قەت منداڵیان نەبووە و باوکبوونیان ئەزموون نەکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/15022022", "category": "iran", "summary_length": 152, "article_length": 1044, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 487}, {"article": "پۆلیسی شاری زاهیدان، ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران رایگەیاندووە، لەو رووداوەدا ٢ ژن، ٣ کوڕ و ٣ کچ بە گوللە کوژراون و بکوژ یان بکوژەکانیش هەڵاتوون. خزمێکی ئەو خێزانە بە رۆژنامەی هەمشەهری گوتووە: دوای ئەوەی کە هیچ کامیان وەڵامی تەلەفۆنیان نەدایەوە، چووەتە بەردەم ماڵەکەیان، چەندجارێک لە دەرگای داوە، بەڵام کەس نەیکردووەتەوە. هەروەها ئەو خزمەیان دەڵێت: ئەوان هەمیشە لە ماڵەوە بوون، پێی سەیر بووە کەس دەرگای نەکردووەتەوە، بۆیە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا دەرگاکەیان شکاندووە و چوونەتە ماڵەوە و بینیویانە سەرجەمیان کوژراون. مەحموود سەعادەتی، فەرماندەی پۆلیسی زاهیدان دەڵێ: کاژێر ١٢ و ٣٠ خولەکی رۆژی سێشەممە هاووڵاتییەک لەو رووداوە ئاگاداری کردوونەتەوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە. بەپێی راپۆرتی راگەیاندنەکانی ئێران، پشکنینی تەرمەکان نیشانی دەدات کە ئەوان نزیک بە ١٠ کاژێر پێشتر کوژراون و رەنگە تاوانە نیوەشەو روویدابێت. دراوسێکانی ئەو بنەماڵەیە بە پۆلیسیان گوتوویانە، نیوەشەو دەنگەدەنگیان لەو ماڵەوە بیستووە، بەڵام کەس نەیوێراوە لە ماڵی خۆی بێتە دەرەوە. بەپێی راپۆرتی راگەیاندنەکانی ئێران، باوکی ئەو بنەماڵەیە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای \"زیندانیکردن\"ی بەسەردا سەپێنراوە و رۆژی پێش لە رووداوە واتە رۆژی دووشەممە، کاژێر ١٣ و ٢٠ خولەک چووەتەوە زیندان. زیندانەکان لە ئێران بۆ سەر چەند جۆرێک دابەش دەبن. زیندانی داخراو، نیوەکراوە، کراوە و کۆمەڵگەی فێرکاری پیشە و دەرمانی. بەپێی یاسای رێکخراوی زیندانەکانی ئێران، زیندانی کراوە بەو زیندانە دەگوترێ کە پاسەوانی و چاودێری نییە، کەسەکە ماوەی سزاکەی بە کارکردن یان خزمەتکردنەوە تێپەڕ دەکات و ناتوانێت لە زیندان بچێتە دەرەوە و شەوانەش لەوێ دەمێنێتەوە. ساڵی ٢٠١٦ ش لە گوندێکی سەر بە شاری ئێرانشار هەشت ئەندامی خێزانێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرانەوە و بکوژی خێزانەکە دوای ماوەیەک گیرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.", "summary": "هەشت ئەندامی خێزانێک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ئێران بە گوللە کوژراون، بەڵام هێشتا نازانرێ کێ کوشتوونی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/020620211", "category": "iran", "summary_length": 111, "article_length": 1735, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 783}, {"article": "لە یەک ساڵی رابردوودا نرخی ئالیک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چەند هێندە بەرزبووەتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە نرخی ئاژەڵ نەک تەنیا لە جێگەی خۆی نەوەستاوە، بەڵکو هەرزانتریش بووە. ئاژەڵداران گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە بەخێوکردنی ئاژەڵ جگە لە زیان، هیچ سوودێکی بۆیان نییە، بۆیە ناچارن ئاژەڵەکانیان هەرزانفرۆش بکەن. دۆخەکە ئەنجوومەنی چاودێریی ئاژەڵداریی ئێرانیشی هێناوەتە قسە. مەنسوور پووریان سەرۆکی ئەو ئەنجوومەنە دەڵێت، ئاژەڵداری لە ئێران روو لە شکستێکی گەورەیە و نەبوونی ئالیک بۆ ئاژەڵ و نەبوونی پارەی کاش بەدەست ئاژەڵدارانەوە کێشەی بۆ ٧٠ ملیۆن سەر ئاژەڵ لە ئێران دروستکردووە. پێشتر حکومەت بڕیاری کڕینی ئالیکی بە نرخی دراوی حکومی دابوو، بەڵام ئەمساڵ دیار نییە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت یان نا. سەرەڕای ئەوەش، لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئالیک بە قاچاخ بۆ وڵاتانی دراوسێ دەنێردرێت. ئەوەش نرخی ئالیک و گوشاری سەر ئاژەڵدارانی چەند هێندە کردووە. ئێران ساڵانە پێویستی بە یەک ملیۆن تۆن گۆشتی ئاژەڵە، کە ساڵی رابردوو تەنیا ٨٠٠ هەزار تۆنی ئەو گۆشتە بە ئاژەڵەکانی نێوخۆ دابینکراوە. ئەنجوومەنی چاودێریی ئاژەڵداریی ئێران دەڵێت، ئاژەڵداران ناچارن زووتر لە کاتی خۆی ئاژەڵەکانیان بفرۆشن و بیاندەنە کوشتارگەکان، ئەوەش لە چەند مانگی داهاتوودا دەبێتەهۆی قەیرانێکی گەورە لە بازاڕی گۆشتدا.", "summary": "ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی گوندی مڕگی سەر بە شاری مەریوان، نەبوونی ئالیک وایلێکردوون واز لە سەرچاوەی بژێویی خۆیان و خێزانەکانیان بێنن و مەڕوماڵاتەکەیان هەرزانفرۆش بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/090620212", "category": "iran", "summary_length": 165, "article_length": 1187, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 546}, {"article": "ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ - ٠١ - ٢٠٢٢ عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوەیەکدا گوتی: \"ئامارە ئابوورییەکانی ١٠ ساڵی رابردووی ئێران، جێگەی رەزامەندی نین و ئەگەر لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا، بەرپرسانی حکومی، هاوکاری و هاوڕایی باشتریان دەکردین، ئێستا لە دۆخێکی باشتردا بووین. \" هەروەها رێبەری ئێران گلەیی لە گرێدانەوەی دۆخی ئابووری بە گەمارۆکانی سەر ئێران کرد و گوتی: \"ئامانجی دووژمنان لەو گەمارۆیانە، رووخاندنی ئابووریی ئێران بووە و ئەوەش وەکو پێشەکییەک بووە بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی\". بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی هەڵئاوسانی ئابووری لەو وڵاتە لە سەرووی ٤٢ % ـە و هێڵی هەژاریش بۆ هەر خێزانێکی ٣ بۆ ٤ کەسی، ١٠ ملیۆن تمەنە، ئەوەش لە کاتێکدایە زۆرترین بڕی مووچەی هەر کرێکارێک، نزیکەی ٤ ملیۆن تمەن و مووچەی فەرمانبەرانی حکومیش ٤ بۆ ٦ ملیۆن تمەنە. رێبەری کۆماری ئیسلامی، لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، ئاماژەی بە خراپیی کوالیتیی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران کرد و گوتی: \"سەرەڕای پشتیوانییەکی زۆر کە لە کەرتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کراوە، بەڵام هێشتا هاووڵاتییان لە کوالیتیی ئۆتۆمبێلی بەرهەمی نێوخۆ رازی نین و ئەوەش کاریگەریی خراپی لەسەر ئەو پیشەسازییە هەیە\". بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، ساڵانە ١٤ بۆ ١٦ هەزار کەس لەو وڵاتە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیانلەدەستدەدەن. پۆلیسی هاتووچۆی ئێران هۆکاری ٤٠ % رووداوەکانی هاتووچۆ، بۆ خراپیی کوالیتیی ئۆتۆمبێلە نێوخۆییەکان دەگەڕێنێتەوە.", "summary": "عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئابووریی ئەو وڵاتە، گلەیی لە دۆخی ئابووریی ١٠ ساڵی رابردووی ئێرانی کرد و خستیە ئەستۆی هەندێک لە بەرپرسانی \"کەمتەرخەمی\" حکومی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/300120221", "category": "iran", "summary_length": 215, "article_length": 1293, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 630}, {"article": "بەگوتەی ئیسماعیل روستەم پوور، قایمقامی بانە، شەوی رابردوو تێکهەڵچوون لەنێوان هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران و گرووپێکی چەکداری دژبەری ئێران لە سنووری گڵەسوورە روویداوە. بەڵام محەممەد سپێهری، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی سنووری پارێزگای سنە بە ماڵپەڕی تەسنیمی گوتووە، شەوی رابردوو هێزەکانی پاراستنی سنوور هەوڵی گرتنی قاچاخچیانی مەڕوماڵاتیان داوە، کە چەکیان پێبووە و تێکهەڵچوون روویداوە. لەو تێکهەڵچوونەدا پلەدارێکی هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران بە ناوی رەزا سپەهوەند، خەڵکی شاری خوڕماوا، ناوەندی پارێزگای لوڕستان بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە گیانی لەدەستداوە. فەرماندەی پاراستنی سنووری پارێزگای سنە هەڕەشەی کردووە کە تۆڵەی کوژرانی ئەو پلەدارە دەکەنەوە و درێژە بە هەوڵەکانیشیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچیێتی سەر سنوورەکان دەدەن.", "summary": "پلەدارێکی هێزی پاراستنی سنووری ئێران لە بانە کوژرا. قایمقامی بانە دەڵێ، لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزێکی \"دژبەر\"ی کۆماری ئیسلامی کوژراوە، بەڵام فەرماندەی هێزی پاراستنی سنوور دەڵێت: \"قاچاخچیی مەڕوماڵات\" کوشتوویانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/020920211", "category": "iran", "summary_length": 206, "article_length": 779, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 351}, {"article": "لە کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانی لە تارانی پایتەختی ئێران، سەعید خەتیبزادە گوتی: \"ئەوەی کە لە ڤیەننا ئەمڕۆ ئێمە دەیبینین ئەوەیە، کە گفتوگۆکان بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕۆن\". گەڕی هەشتەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤیەننای نەمسا لەنێوان وڵاتانی ٤ کۆ ١ تاوەکو ئێستا بەردەوامن؛ سەرباری ئەو هەواڵانەی کە باسیان لە سستی و لاوازی گفتوگۆکان دەکرد، بەڵام ئێران باس لە بەرەوپێشچوونیان دەکات. لە سەردەمی ئیبراهیم رەئیسیدا کە لە حوزەیرانی ٢٠٢١ وە بە سەرۆکی ئێران هەڵبژێردرا، هەردوو گەڕی حەوتەم و هەشتەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان کراون. لە سەردەمی حکومەتی حەسەن رووحانیدا لەنێوان مانگەکانی نیسان تاوەکو حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ دا، شەش خولی گفتوگۆ بەڕێوەچوون. ئەمریکا و ئەوروپییەکان هۆشداری دەدەن کاتی زۆر کەمیان لە بەردەستدا ماوە، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتن. ئێنریک مۆرا، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە گفتوگۆکان، لە دوای دانشتنێکی گەڕی هەشتەم لە سەرەتای ئەم مانگە گوتی: \"چەند مانگێکمان لە بەردەستدا نەماوە، تەنیا چەند هەفتەیەک ماوە بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتن\". تائێستاش، ئەمریکا و ئێران راستەوخۆ گفتوگۆ ناکەن. هەر کاتێک پێشنیازێک یان ناکۆکییەک لە نێوانیاندا هەبێت، ئینریک مۆرا، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا و رێکخەری گفتوگۆکان دەبێت ئەو پێشنیازە بگەیێنێتە رۆبەرت ماڵی، نوێنەری ئەمریکا یان عەلی باقری کانی، نوێنەری ئێران. ئەمەش ئەوەندەی دیکە گفتوگۆکانی خاوکردووەتەوە. چەند کێشەیەکی سەرەکی لە نێوان هەردوولادا ماوە، کە تائێستا هەردوولا بۆچوونی جیاوازیان لەسەر چۆنێتی چارەسەرکردنی هەیە. لە بنەمادا، رێککەوتن لەسەر ئەوەیە کە ئێران چالاکی ئەتۆمی راگرێت و دڵنیایی بداتە وڵاتانی رۆژئاوا، کە نیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆم و پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئاستی چەک دروستکردن نییە و لە داهاتووشدا هەوڵی ئەو کارە نادات. لە بەرامبەریشدا ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت و لە داهاتووشدا، سەرۆکێکی دیکەی ئەمریکا نایەت و بەشێوەی دۆناڵد ترەمپ، بە واژۆیەک رێککەوتنەکە هەڵوەشێنێتەوە. بەڵام رێککەوتنەکە لەسەر ئاستی تەکنیکی تەگەرەی گەورەی لە پێشە. لە دوا گەڕی گفتوگۆکاندا، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند کە \"گفتوگۆکان باش نین\" ئەمریکا هێشتا رێگایەکی بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران نەدۆزیوەتەوە. دانوستاندنەکانی چالاککردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دەستیانپێکردەوە دوای ئەوەی کە لە مانگی حوزەیراندا لە کاتی هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی بە سەرۆکی ئێران، وەستان. رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥، کە لە لایەن ئێران، ئەمریکا، رووسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیاوە واژۆی لەسەر کراوە، رێگە بە لابردنی سزاکان لەسەر تاران دەدات لە بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ئەوەی نەگاتە ئاستی دروستکردنی چەکی ناوەکی. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨، ئەمریکا، لەسەر دەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتی، لە رێککەوتنەکە کشایەوە و دووبارە سزای ئابووریی بەسەر تاراندا سەپاندەوە، ئێرانیش لە کاردانەوەدا، پابەندبوونی خۆی بە نێوەڕۆکی رێککەوتننامەکەوە قۆناخ بە قۆناخ هەڵوەشاندەوە.", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: \"گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لە ڤییەننا بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕۆن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/240120221", "category": "iran", "summary_length": 104, "article_length": 2648, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 1230}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ١٢ - ٠٥ - ٢٠٢٢، حکومەتی ئێران نرخی مریشک، هێلکە، رۆن و شیر و شیرەمەنییەکانی بە رێژەی ٣٠ بۆ ١٠٠ % بەرزکردەوە. لەگەڵ گرانبوون، دەستکەوتنیشیان زەحمەت بووە. لە بەشێک لە شارەکان دەستکەوتنی ئەو بەرهەمانە ئاسان نییە و پێویستە خەڵك نۆرەی بۆ بگرن. هاووڵاتییەک کە ژمارەیەک هێلکەی بەدەستەوەیە، قسە دەکات و دەڵێت، \"چاو لەو وڵاتە بکەن چۆنە، تەبەقەیەک هێلکە کراوەتە ٩٥ هەزار تمەن، جا ئەوجار کرێکارێکی بێدەرەتان بتوانێ بژیت. ئەوە چ وڵاتێکە ئێمە هەمانە؟ \" ناڕەزایەتیی دژ بە گرانی، هەفتەیەکە لە پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە. لە ئێوارەی پێنجشەممەوە، حەوت پارێزگای دیکەشی گرتەوە. خۆپێشاندەران دژی رێبەر و سەرۆککۆماری ئێران دروشمدەدەن و دەڵێن، خەڵکیان بێزار کردووە. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییە پشتڕاستکراوانەی بڵاوکراونەتەوە، لە شارەکانی دووروودی لۆڕستان، کرماشان، شاری کورد و جونقان لە پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری، ئیسفەهان، ئەهواز، ئیزە، ئەندیمێشک، دزفوول لە پارێزگای خوزستان و نیکشەهر لە سیستان و بەلوچستان و شاری فەشافویەی تاران گرژی لەنێوان خۆپێشاندەر و هێزەکانی ئێران روویداوە. لە جونقان بنکەیەکی بەسیج و لە ئیسفەهان بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ئاژەڵدار و هۆزەکان ئاگری تێبەردرا. ئیرنا، ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێران، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لە پارێزگاکانی لۆڕستان، خوزستان، کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد، چوارمەحاڵی بەختیاری و تاران پشتڕاستدەکاتەوە و لە راپۆرتێکدا دەڵێت، \"خۆپێشاندەران دژی گرانکردنی نرخەکان دروشمیانداوە. \" ئەو ئاژانسە فەرمییەی ئێران ئاماژەی بەوەش داوە، \"بە دەستێوەردانی پۆلیس، کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان هاتووە. \" کۆتاییهێنانەکە بە ئاشتییانە نەبووە. لە ئەندیمێشکی خوزستان گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵان بە گوللەی هێزەکانی ئێران کوژراوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، بە تەقەکردن و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوە بە خۆپێشاندەران کراوە و ژمارەیەکی زۆریان دەستبەسەرکراون. داوکاری گشتیی دزفوول دەستبەسەرکردنی ١٥ کەس لە ناڕازییانی ئەو شارەی پشتڕاستکردووەتەوە. هەروەها لە یاسوج گرتنی ٧ کەس بە تۆمەتی رێکخستنی خۆپێشاندان بە فەرمی راگەیێندرا. حکومەتی ئێران دەڵێت، هێمنایەتیی گەڕاوەتەوە.", "summary": "شەوی پێنجشەممە لەنێو شاری کرماشان خۆپێشاندانی خەڵک دژی حکومەت بەڕێوەچوو، خۆپێشاندەران دژی بەرپرسانی باڵای ئێران دروشمیان دەگوتەوە. دواتر خۆپێشاندانەکان هەشت پارێزگای ئێرانیان گرتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/13052022", "category": "iran", "summary_length": 182, "article_length": 1877, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 891}, {"article": "عەبدولحەمید ئیجتهادی، سەرۆکی رێکخراوی کاڵای دەستبەسەرداگیراو دەڵێت: \"ئەو بارە ژیناوە ساڵی ١٣٩٦ [٢٠١٨ ـی زاینی] هاوردە کراوە و لە کاتێکدا کە نەخۆشخانەکانمان پێویستییەکی زۆریان بەو کاڵایە بوو، لە گومرگ کەوتووە. دوو ساڵە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رێگەی پێنەدراوە لە گومرگ ببردرێتە دەر و خۆیان بڕوایان ئەوەیە کارەکەیان یاسایی بووە. دوای کە وەزارەتی تەندروستیی مۆڵەتی داوە، گومرگ رێگەی نەداوە ژیناوەکە ببردرێتە دەرەوە تاوەکو ماوەی بەسەرچووە. \" لەنێوبردنی ئەو ژیناوە لەم کاتەدا کە کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هەموو ئێرانی تەنیوە، بووەتە هۆی درووستبوونی قەیرانی ئەو پێداویستییە لە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەدا. عەلی فاتمی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی دەرمانسازانی ئێران باس لەوە دەکات: \"زانکۆ پزیشکییەکانی پارێزگاکان لە نامەیەکدا داوایان لە ئێمە و کۆمپانیاکانی پەخشی دەرمان کردووە، بەهۆی ئەوەی لە زۆربەی پارێزگاکان ژیناو دەستناکەوێت، کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەین. ئێستا لە زۆربەی دەرمانخانەکان ژیناو کەمە و لە لایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمانەوە، بەپێی پێویست ژیناومان پێنادرێت. \" ئەنجوومەنی دەرمانسازانی ئێران بڕیاری داوە لەوە بەدوا ژیناو، بەشێوەی سنووردار بەسەر دەرمانخانەکاند دابەش بکات. بەپێی راگەیێندراوی ئەو ئەنجوومەنە، لە هاوینی رابردووەوە کە بۆ ماوەی دوو مانگ ئەو کێشەیە تاوەکو ئاستی قەیران چووە، هەموو ژیناوێک لە نێوخۆی ئێران بەرهەمدێت و ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو پێداویستییەش کەمتر بووەتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی ژووری بازرگانی تاران ئەو گوتانەی ئەنجوومەنی دەرمانسازن رەتدەکاتەوە و دەڵێت، لەنێوبردنی بڕێک ژیناوی ماوەبەسەرچوو، بووەتە بیانوویەک کە میدیاکان دەنگۆی نەبوونی ژیناو دروستبکەن. مەحموود نەجەفی عەرەب دەشڵێت: \"ژیناو تەنیا لە نەخۆشخانەکان بەکاردێت و زۆر ئاساییە کە دەرمانخانەکان، ژیناو نەدەن بە خەڵک. \" رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێرانیش کە سەربە وەزارەتی تەندروستییە، کەمبوونی ژیناو رەتدەکاتەوە و دەڵێت: \"کۆمپانیاکانمان بەردەوام خەریکی بەرهەمهێنانی ئەو پێداویستییە پزیشکییەن. \"", "summary": "لەنێوبردنی نزیکەی ٢٦٠ تۆن ژیناوی ماوەبەسەرچووە لە ئێران لە کاتێکدایە کە دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەردەوام لە نەخۆشخانەکان کێشەی کەمبوونی ئەو پێداویستییە پزیشکییە هەستی پێدەکرێت. ئەو بڕە ژیناوەی کە ٤ ساڵ زیاترە هاوردەی نێو ئێران کراوە، بووەتە قوربانی کێشەکانی نێوان وەزارەتی تەندروستیی و گومرگی ئەو وڵاتە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/28022022", "category": "iran", "summary_length": 315, "article_length": 1808, "summary_token_count": 149, "article_token_count": 837}, {"article": "سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، \"حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گوتوویانە لە هەوڵدان\" ئەم بابەتە \"چارەسەر بکەن\"، بەڵام ئەم هەوڵانە \"بەگوێرەی پێویست نین، چونکە کۆماری ئیسلامی لەوە زیاتر دەستدرێژی بۆسەر سنوورەکانی تەحەمول ناکات\". گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا رۆژی یەکشەممە ٠٤ - ١٠ - ٢٠٢١ دا گوتی، \"لە ئاست هەوڵی تیرۆریستی هەندێک گرووپە کە لە هەرێمی کوردستانن، سەبری ستراتیژی و هەڵسوکەوتی ژیرانەمان هەبوو بۆئەوەی ئەم کێشەیە لە رێڕەوی خۆیدا چارەسەر ببێت. پەیامی ئێمە بۆ هەرێم و بەغدا ئەوەیە کە ئەم رێڕەوە ناتوانێت بەردەوام بێت\". خەتیبزادە بە ئاماژە بەوەی کە \"ناکرێت لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا\" هەندێک گرووپی دژبەری ئێران بنکەی سەربازییان هەبێت، گوتی، بە بەغدا و هەرێمی کوردستانیان گوتووە \"ئەم گرووپ و بنکانە دەبێت کۆبکرێنەوە و چەک بکرێن و ئەگەریش کەڵکی خراپ لە سنوور وەردەگیرێت، هەرێم و حکومەتی ناوەندیی بەغدا دەبێت ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێ بکەن\". مانگی ئابی ئەمساڵ، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کرد، حکومەتی عێراق حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەربکات و هۆشداریی دا \"ئەگەر ئەو کارە نەکرێت، تاران هێرشدەکاتە سەریان\". سوپای پاسدارانی ئێران لە ٠٨ - ٠٩ - ٢٠١٨ بە مووشەک هێرشی کردەسەر کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نزیک کۆیە و فێرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٦ کەس کە شەش کەسیان ئەندامی رێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوون.", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیی لەگەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداریی دا کە \"ئارامگریی ستراتیژی\" و هەڵسوکەوتی \"ژیرانەی\" ئێران \"بەردەوام نابێت\" و ئێران \"تەحەمولی دەستدرێژیی\" بۆ سنوورەکانی نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/041020212", "category": "iran", "summary_length": 211, "article_length": 1453, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 651}, {"article": "مام خدر جووتیارێکی خەڵکی بۆکانە، ١٠ منداڵی هەیە، بەڵام دژی ئەوەیە خێزانەکان منداڵی زۆر بخەنەوە. ئەو پێیوایە بەخێوکردنی منداڵ لەم دۆخەدا کارێکی ئەستەمە و ئەگەر زۆربن، دایک و باوک دەرەقەتی بەخێوکردنیان نایەن. لەدوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی لە ئێران، سێ جار سیاسەتی گشتیی ئەو وڵاتە لەبارەی ژمارەی دانیشتووان گۆڕاوە. لە ساڵی ١٩٧٩ تاوەکو ١٩٨٩ رێژەی گەشەی دانیشتووان لە ٢.٧ % ـەوە گەیشتە ٤ %. لە ساڵی ١٩٩٠ ـەوە بۆ ٢٠١٠ بە دروشمی منداڵی کەمتر، ژیانی باشتر، رێژەی گەشەی دانیشتووان بۆ ١.٣ % دابەزی و لەو کاتەشەوە دروشمی منداڵی زیاتر، ژیانی شادتر گیراوەتەبەر، بەڵام لەنێو خەڵکدا جێنەکەوتووە. محەممەد عەلی موحسینی، ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ساڵانە ٨ تاوەکو ١٢ هەزار منداڵ بە یاسایی و ٥٠٠ هەزاریش بە نایاسایی لەباردەبرێن. لیژنەی بەدواداچوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێران پێشبینی دەکات، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە تاوەکو ٣٠ ساڵی دیکە بگاتە ٩٣ ملیۆن کەس و لەو ژمارەیەش ٣٠ % یان بەساڵاچوو بن. پەرلەمانی ئێران بۆ پێشگرتن لەوە، ساڵی ٢٠٢١ یاسای گەنجکردنەوەی کۆمەڵگەی پەسندکرد، بەپێی یاساکەش، حکومەت دەبێت هاوکاریی ئەو هاوژینانە بکات کە منداڵی زیاتر دەخەنەوە.", "summary": "بەرپرسانی ئێران ١٠ ساڵە هانی هاوژینە گەنجەکان دەدەن، منداڵی زیاتر بخەنەوە، بەڵام تێیدا سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە پەنایان بۆ ناچارکردنی خەڵک بردووە. بەپێی بڕیارنامەیەکی رێکخراوی خۆراک و دەرمان، پێدانی هەر چەشنە دەرمانێکی رێگری لە دووگیانی لە بنکە تەندروستییەکان قەدەخە دەکرێت و لە دەرمانخانەکانیش تەنیا بە رەچەتەی پزیشکی رێگەپێدراوە. بڕیارێک کە لەنێو خەڵکدا بە دووگیانبوونی ناچاری ناوی دەرکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/130220221", "category": "iran", "summary_length": 392, "article_length": 1073, "summary_token_count": 173, "article_token_count": 510}, {"article": "ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە محەممەد ئیسلامی، وەزیری رێگەوبانی کابینەی حەسەن رووحانی لە جێگەی عەلی ئەکبەر ساڵحی وەکو سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرد. محەممەد ئیسلامی ساڵی ١٩٥٦ لە ئیسفەهان لەدایکبووە. لە زانکۆکانی میشیگان و ئۆهایۆی ئەمریکا ئەندازیاری رێگەوبان و بیناسازیی خوێندووە. هەروەها کارناسی باڵای بەڕێوەبەری و بازرگانی لە زانکۆی رۆیاڵ روودزی کەنەدا تەواو کردووە. ئیسلامی ساڵی ٢٠١٨ لە کابینەی دووەمی حەسەن رووحانی کرایە وەزیری رێگەوبان و شارسازی. پێشتریش چەندین بەرپرسیارێتیی دیکەی هەبووە لەو وڵاتە وەکو جێگری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری پیشەسازی، جێگری سەرۆکی رێکخراوی پیشەسازیی هەوایی و پارێزگاری مازەندەران.", "summary": "ئیبراهیم رەئیسی شارەزایەکی کاروباری رێگەوبان و بیناسازی کە وەزیر بووە لە کابینەی حەسەن رووحانی، کردە سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/290820212", "category": "iran", "summary_length": 135, "article_length": 656, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 312}, {"article": "جەمال عورف، بەرپرسی کۆمیسیونی هەڵبژاردنی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ کەس دەتوانن دەنگ بدەن و دوای ئەوەی کە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور شیابوونی بەربژێرەکانی پەسند کرد، دەتوانن ٢٠ رۆژ بانگەشە بکەن. نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە بەڕێوەبردن و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەڵبژاردندا بەشدار دەبن. کۆمیسیونی هەڵبژاردنەکان لەبەر کۆرۆناش رێوشوێنی تایبەتی رەچاوکردووە. ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان لە ٦٤ هەزاری هەڵبژاردنی پێشووەوە بۆ ٧٠ هەزار زیادکراوە، هەروەها پەنجەمۆر لابراوە و بە ئامێرێکی تایبەت شوناسی کەسەکان دەستنیشان دەکرێ. ئەو کەسانەی دەیانەوی خۆیان بەربژێر بکەن تاوەکو پێنج رۆژ دەرفەتیان هەیە، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بکەن و ناویان تۆمار بکەن. دوای کۆتایی هاتنی ئەم ماوەیە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور بڕیار لەسەر شیاوبوونی بەربژێرەکان دەدات، هەر کەس شیاوبوونی پەسندنەکرێت، رێگەی بەشداریی لە رکابەرییەکانی پێنادرێت. خوازیاران دەبێت لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران فۆرمێکی تایبەت پڕبکەنەوە کە مەرجەکانی خۆبەربژێرکردنی تێدایە. بەپێی یاسا، ئەو کەسانەش دەبێت کەسایەتیی ئایینی و سیاسی بن، بە رەچەڵەک ئێرانی بن، پێشتر تاوانیان نەکردبێت، باوەڕیان بە کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتی فەقیە هەبێت، پەیڕەوی ئایینیی فەرمی وڵات - شیعەی ١٢ ئیمامی - بن. هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران هەندێک مەرجی نوێی دەرکرد کە بەپێی ئەو یاسایە بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت تەمەنیان لەنێوان ٤٠ بۆ ٧٥ ساڵدا بێت، لانیکەم چوار ساڵ بەرپرسیاریەتی بەرزی وەک وەزیر و پارێزگاریان هەبێت، لەلایەن دادگەوە وەک تاوانبار سزا نەدرابن، لانیکەمیش بڕوانامەی ماستەریان هەبێت. ئەو مەرجە نوێیانە رووبەڕووی رەخنە و کاردانەوەی زۆر بووەوە، حکومەتی حەسەن رووحانیش رۆژی دووشەممە ئەوەی رەتکردەوە و فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران کرد کە تەنیا پابەندی یاسا بەرکارەکان بێت. ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور دواتر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە \"ئەرکی یاسایی و شەرعیی خۆی دەزانێت\" مەرجەکانی بەربژێرەکان دیاریی بکات و جێبەجێکردنی بڕیارەکەشی ناچارییە. هاوکات جێگرایەتی سەرۆککۆمار بۆ کاروباری یاسایی لەبارەی یاساکەی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور باس لەوە دەکات، بەپێی دەستووری ئێران دانانی یاسا تەنیا لە دەسەڵاتی پەرلەمان دایە و تەنانەت ئەگەر پەرلەمانیش پەسندی بکات، دەبێت سەرۆککۆمار رایبگەیێنێت، تاوەکو ببێتە یاسایەکی بەرکار. ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور بەرپرسیارییەتیی چاودێری بەسەر هەڵبژاردنەکانی لە ئەستۆ دایە، بەڵام حکومەت پێی وایە ئەوە نابێتەهۆی ئەوەی کە یاسا بۆ هەڵبژاردنەکان دەربکات. دەرکردنی ئەو یاسایە، بێئەوەی پەرلەمان پەسندی کردبێت، شتێکی کەم وێنە بوو. یاساکە ناوتۆمارکردنی بۆ هەڵبژاردن زۆر سنووردار دەکاتەوە. لەعیا جونەیدی، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری یاسایی لە وتارێکیدا بۆ رۆژنامەی ئێران، نزیک لە حکومەت، لەم پەیوەنییەدا نوسیوویەتی: بەپێی یاسادانان لە ئەستۆی پەرلەمان، جێبەجیکردنی لە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووریش تەنیا چاودێری لەسەر ئەوە دەکات کە یاساکان بە دروستی جێبەجێ بکەن. لەعیا جونەیدی باس لەوەش دەکات، هیچ کام لەم سی دامەزراوەیە نابێت دەستێوەردان لە کاروباری ئەوی دیکەدا بکات. سیامەک رەهپەیک، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران باس لەوە دەکات، بڕیارەکەی ئەو ئەنجوومەنە یاسادانان نییە و تەنیا رێکخستنی ناوتۆمارکردنەکان و دیارییکردنی مەرجەکانی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارییە. ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور پێشتریش گوتبووی، چاودێریی ئەم دامەزراوەیە بەسەر رەوتی هەڵبژاردنەکانەوە سنووری نییە و تەنانەت ئەگەر لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆیان دەرکەوێت بەربژێرێک شیاو نییە، رێگەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پێنادەن. بەشێک لە رەخنەگران ئەمە وەک هەوڵی لایەنی نەریتخواز بۆ بەدەستەوە گرتنی بێکێشەی دەزگای سەرۆککۆماری و یەکدەستکردنی دەسەڵات لە ئێران دەزانن. ئەو یاسایە رێگری لە ژمارەیەک لەو کەسایەتییە سیاسییە ریفۆرمخوازانە دەکرد، ناوی خۆیان تۆمار بکەن، کە ئەگەری ناوتۆمارکردنیان هەیە. بۆ نموونە وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران کە کەمتر لە ٤٠ ساڵی تەمەنە، یان مستەفا تاجزادە، کەسایەتی دیاری ریفۆرمخواز کە پێشتر جێگری وەزیر بووە و ئێستا رایگەیاندووە خۆی بەربژێر دەکات.", "summary": "ئەمڕۆ ناوتۆمارکردن بۆ سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستیپێکرد. هەڵبژاردن بڕیارە ١٨ ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت. ناوتۆمارکردن لە کاتێکدا دەستی پێکردووە کە حکومەتی حەسەن رووحانی و ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران لەسەر یاسای مەرجەکانی ناوتۆمارکردن ناکۆکییان هەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/110520211", "category": "iran", "summary_length": 280, "article_length": 3740, "summary_token_count": 134, "article_token_count": 1715}, {"article": "سەرۆککۆماری ئێرانیش ناوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی راسپارد، کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکات. جووتیارانی خەڵکی ئیسفەهان بۆ پێنجەمین رۆژ لە رۆخی وشکبووی رووباری زایەندەڕوود کۆبوونەتەوە، کە رۆژگارێک سەرچاوەی ژیان و ئاوەدانی بوو. وشکبوونی ئەو رووبارە خەمی سەرەکیی جووتیارانە، بەڵام ئێستا خەڵکی ئەسفەهانیش بۆ پشتگیری لە جووتیاران خەمخۆری ئەم رووبارەن، ئەوان دەڵێن تاوەکو ئاو بۆ رووبارەکە نەگەڕێتەوە، دەستهەڵناگرن. دانیشتوویەکی ئیسفەهان کە یەکێکە لە مانگرتووەکان دەڵێت، \"ئیتر شتێکمان نییە لە دەستی بدەین، لێرە دادەنیشین تاوەکو مافی خۆمان لە ئاو وەردەگرین، جا ئێستا بێت یان ساڵێکی دیکە، یان هەر کاتێکی دیکە بێت، مافی ئاوی خۆمان بەدەستدەهێنین. ئەم مافە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر باپیرانمان بۆیان جێهێشتووین، مافەکەمان پێبدەن، ئێمەش بە نەوەکانی داهاتووی دەدەین. \" رووباری زایەندەڕوود لە چیاکانی زاگرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام گواستنەوەی ئاوی ئەو رووبارە بۆ ناوچە ناوەندییەکانی ئێران، بەکارهێنانی ئاو بۆ پیشەسازیی و کارگەکان، هەڵکۆڵینی بیری ئاو و بەکارهێنانی زۆری ئاو بۆ کشتوکاڵ بوونەتە هۆی ئەوەی رووبارەکە وشک بکات. ئەمەش کشتوکاڵی خەڵکی لەنێوبردووە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر شاری گەشتیاریی ئیسفەهان داناوە. ساڵانێکە جووتیارانی ئیسفەهان بەو رەوشە ناڕازین، بەڵام کێشەکەیان چارەسەر نەبووە. دانیشتوویەکی دیکەی شارەکەش باس لەوە دەکات کە هۆکاری کۆبوونەوەی ئەو جووتیارانە بۆ وەرگرتنی مافی خۆیانە لە ئاو. ٧٥ % ـی ئاوی زایەندەڕوود مافی ئەو جووتیارانەیە و هەروەها بۆ خواردنەوەشە لە ئیسفەهان، بەڵام وشکیان کردووە و تەنانەت یەک دڵۆپ ئاویان بۆ خواردنەوەش نییە. دەڵێت، \"هەموو بێکاربوون. هەموو بیناکانی ئیسفەهان و زەوی کشتوکاڵی خەریکە رۆدەچن. \" عەلی ئەکبەر مێحرابیان، وەزیری وزەی ئێران رۆژی هەینی چوو نێو ئەو خەڵکە ناڕازییە و بەڵێنیدا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن. ئەو داوای لە خەڵک کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، متمانەی پێبکەن، بەڵام بە درێژەکێشانی ناڕەزایەتییەکان، وادیارە متمانەیان نەکردووە. گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و شێوازی بەڕێوەبردنی ئاو وەک هۆکارەکانی کێشەی کەمئاوی لە ئێران دێتە ئەژمار. نەبوونی ئاو ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتووەتەوە. هاوینی ئەمساڵ لانیکەم لە ١٠ پارێزگای ئێراندا ناڕەزایەتی روویدا، بەڵام ناوەندەکەی لە پارێزگای خوزستان بوو، کە بە زەبری هێز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەرکوت کرا. سەرۆککۆماری ئێران ناوەندی توێژینە ستراتژییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەرکدار کردووە لیکۆڵینەوەیەکی زانستی بۆ زیندووکردنەوەی رووباری زایەندەڕوود بکات، سەرۆکی ئەو ناوەندە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی لە هەموو ئێراندا بە کاری لەپێشینەی حکومەت لە قەڵەمداوە.", "summary": "ئیسفەهانییەکان گوشاریان خستووەتەسەر حکومەتی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی ئاو بۆ رووباری زایەندەڕوود. ئاوی ئەو ئەو رووبارە لە چیاکانی زاگرۆس و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و چەند ساڵە وشکبووە. جووتیاران و خەڵکی ئیسفەهان ٥ رۆژە گرددەبنەوە و داوا دەکەن ئاو بگەڕێندرێتەوە بۆ نێو رووبارەکە. وەزیری وزەی ئێران بەڵێنیداوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/131120212", "category": "iran", "summary_length": 339, "article_length": 2324, "summary_token_count": 160, "article_token_count": 1073}, {"article": "بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٧ پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لە هەموو پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و بەشێکی پارێزگای خۆزستان هەستیپێکراوە. سەرۆکی رێکخراوی بەهاناوەچوونی مانگی سووری ئێران رایگەیاندووە، حەوت تیمی وشکانی و تیمێکی ئاسمانی بۆ ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو بەڕێکراون. تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانییەوە بڵاونەکراوەتەوە.", "summary": "بوومەلەرزەیەک هەردوو پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاریی ئێرانی هەژاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی بە ٢٠ گوندی ئەو پارێزگایانە گەیاندووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/04102021", "category": "iran", "summary_length": 144, "article_length": 336, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 150}, {"article": "محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تویتەر داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکات نەکەوێتە \"تەڵەی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل\"، هۆشداریشدەدات کە هەر هێرشێکیان بکرێتە سەر\" بەخراپی وەڵام دەدەنەوە\" دەڵێت هێرشیش دەکەینە سەر نزیکترین دۆست و هاوڕێکانت. وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ یش هۆشدارییەکی هاوشێوەیدا، گوتی هەر لە عێراقەوە زانیاریی هەواڵگرییان وەرگرتووە کە \"پیلانی دروستکردنی پاساو بۆ شەڕێکی سەپێنراو لە ئارادایە\". هەروەها زەریف رەخنە لە سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت، \"لەبری ئەوەی شەڕی کۆرۆنا بکات، ترەمپ بە ملیاران دۆلاری لە فڕاندنی فڕۆکە بی ٥٢ و جێگیرکردنی هێزی سەربازی لە ناوچەکەمان خەرجکردووە\". زەریف ئەوەشی گوتووە کە ئەوان بەدوای شەڕەوە نین، بەڵام راستەوخۆ بەرگری لە خەڵکەکەیان، بەرگریی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی دیکەیان دەکەن. ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە کە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە درۆنێکی ئەمریکی کوژران. بەدرێژایی ساڵی رابردوو ئێران چەندین جار هۆشداری داوە کە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەکەنەوە، لەو کاتەوە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستووەتە ئامادەباشییەوە، هێزی زیاتری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە، سێ فرۆکەی بۆمبهاوێژی بی ٥٢ی ناردووەتە ناوچەکە، دەشڵێت: \"ئەگەر هێرشبکرێتەسەر بەرژەوەندییەکانیان بەتووندی وەڵامی ئێران دەدەینەوە\".", "summary": "ئەمڕۆ ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانییە و گرژی و هەڕەشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، لەو نێوەندەشدا وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، زانیاریی هەواڵگریی نوێیان پێگەیشتووە کە \"کارمەندی دەزگا هەواڵگرییە شەڕانگێزەکانی ئیسرائیل پیلانیان داڕشتووە هێرشبکەنە سەر ئەمریکییەکان\" بۆ ئەوەی پاساوێکی ساختەی شەڕ بۆ دۆناڵد ترەمپ دروستبکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/030120211", "category": "iran", "summary_length": 344, "article_length": 1403, "summary_token_count": 161, "article_token_count": 651}, {"article": "زیاتر لە ٦٠٠ هەزار تۆن سێو لە ساردخانەکانی پارێزگای ورمێدا هەڵگیراوە و کڕیاری نییە. خاوەن باخ، بازرگان و هەناردەکاران لە پاییزەوە بە سەتان هەزار تۆن سێویان خستووەتە ساردخانەکان تاوەکو لە زستاندا بە گرانتر بیفرۆشن. ئەوان چاویان لە هەناردەکردن بوو کە جارێ سەری نەگرتووە. ساڵی رابردوو لە هەموو ئێران ٧٣٠ هەزار تۆن سێو هەناردەی دەرەوە کراوە کە ٥٤٠ هەزار تۆنی سێوی پارێزگای ورمێ بووە، بەڵام ئەمساڵ رێژەیەکی زۆر کەم هەناردە کراوە. هەناردەکاران دەڵێن، کێشەی سەرەکییان ئەوەیە کە ناتوانن بە ناوی سێوی ئێرانەوە رەوانەی زۆر وڵاتی بکەن و راستەوخۆیش پارەکەیان بۆ ناگەڕێتەوە و ئەوەندەیش کە هەناردە کراوە بە ناوی وڵاتانی دیکەوە بووە. ئەمساڵ لە پارێزگای ورمێ ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار تۆن سێو بەرهەم هاتووە. ئەو پارێزگایە لە ئاستی ئێراندا لە بەرهەمهێنانی سێودا یەکەمە. تاوەکو ئێستا بە هەناردەکردن و بازاڕی ناوخۆ نزیکەی ٤٠ % ـی بەرهەمی ئەمساڵی فرۆشراوە. ئەوەی دیکەیش کە ماوە مەترسیی رزین و لەنێوچوونی لەسەرە. بەپێی جۆری سێوەکان، نرخی کیلۆیەک سێو لە کاتی لێکردنەوەدا لەنێوان شەش بۆ هەشت هەزار تمەندا بوو. ئێستایش بە دەوروبەری ١٠ هەزار تمەنە. خاوەن باخ و بازرگانان دەڵێن، لەو نرخە زیاتریان لە بەرهەمهێنان و هەڵگرتنیدا خەرج کردووە.", "summary": "بازرگان و هەناردەکارانی سێو لە پارێزگای ورمێ لەبارەی رزین و خراپبوونی سێوی نێو ساردخانەکانی ئەو پارێزگایەوە هۆشداری دەدەن و دەڵێن، ئەگەر حکومەت تا مانگێکی دیکە رێگەیەک بۆ هەناردەکردنی نەدۆزێتەوە، بەشێکی تێکدەچێ و ئەوی دیکەش دەبێ هەرزان فرۆش بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/150220214", "category": "iran", "summary_length": 246, "article_length": 1110, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 503}, {"article": "باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، \"بە تووندترین شێوە تیرۆرکردنی چالاکڤانی مەدەنی ئیهاب وەزنی سەرکۆنە دەکەین و هاوسۆزیی خۆمان بۆ خێزان و نزیکەکانی دەردەبڕین. ئێران لە هەموو ناخۆشی و کێشە و قەیرانێکدا لەگەڵ عێراق بووە، تاوەکو ئێستاش لەگەڵ عێراقە بە حکومەت و گەلەکەی. پشتیوانی لە سەروەری و سەلامەتی خاکی عێراق و سەقامگیری دەکات\". هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە هەموو جیهاندا کۆنسوڵخانە شوێنی پێشکێشکردنی خزمەتگواریی کۆمەڵایەتی و مەدەنییە بۆ گەشتیار و نەخۆش و بازرگان و چین و توێژەکانی دیکە، شتێکی سرووشتییە هەر کەموکوڕییەکان کاریگەری دروست بکات و زیان لە هاووڵاتیان بدات. هیوادارن بەپەلە ئەو هێرشانە بۆ سەر شوێنە دیپلۆماسییەکان رابگیرێت، تاوەکو خەڵک لەو خزمەتگوزارییانە بێبەش نەبێت. باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە، چاوەڕێی هێزە ئەمنییەکانن، رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی تیرۆرکردنی چالاکڤانی مەدەنی و هێرشبەرانی سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا. دەشڵێت، \"ئێران نە داوای کوشتن و نە تیرۆرکردنی هاووڵاتیانی عێراقی کردووە و نە ئەو داوایەش دەکات، بە تووندترین دەستەواژەش سەرکۆنەی کارە تیرۆیستییەکان دەکات\". دوێنێ یەکشەممە ژمارەیەک چەکدار کە ماتۆڕسکیلیان پێ بووە هێرشیان کردە سەر ئیهاب جەواد وەزنی، چالاکڤانی خۆپێشاندانەکانی تشرینی یەکەم لە کەربەلا و کوشتیان. شەوی رابردوو لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران خۆپێشاندەران ناڕەزاییان دەربڕی و ئاگریان کردەوە. پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئیهاب وەزنی لە شەقامی کەربەلا لە کەربەلا کوژراوە و \"پۆلیسی پارێزگاکە هەموو هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستپێکردووە\". بەپێی گوتەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی: \"هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لیژنەیەکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست و زانیاریی تەواو لەسەر رووداوەکە پێکهێناوە. \" باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سەرکۆنەی کوشتنی ئیهاب وەزنیی کردووە و دەڵێت: \"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی کوشتنی وەزنی دەکات و هاوسۆزیی خۆی بۆ خێزانەکەی پیشان دەدات\". هەروەها ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتێکدا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو رووداوە دەکات و دەڵێت: \"چاوپۆشیکردن لە سزادانی ئەوانەی چالاکڤانەکان دەکوژن، وایکردووە کوشتنی زیاتری بەدوادا بێت\". هەر دوێنێ یەکشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و دواتر گوتەبێژی ئەنجوومەنەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بکوژانی ئیهاب وەزنی دەرکردووە. حەسەن نازم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: \"لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا دۆخی ئەمنی و ئابووریی وڵات تاوتوێ کراوە. مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیران عێراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە بەپەلە لێکۆڵینەوە بکات لە تیرۆرکردنی چالاکڤان ئیهاب وەزنی لە کەربەلا. حکومەت بەڵێنی داوە بە خێرایی تاوانباران دەستگیربکات\".", "summary": "باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، تیرۆرکردنی چالاکڤانی مەدەنی ئیهاب وەزنی سەرکۆنە دەکات و داواش دەکات هێزە ئەمنییەکان رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کارە و هێرشبەرانی سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/100520212", "category": "iran", "summary_length": 235, "article_length": 2723, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 1214}, {"article": "عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاندووە، زیادبوونی جموجۆڵی \"گرووپە تیرۆریستییەکان\" لە هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانییە. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران باسی لەوەش کردووە، \"ئەم جموجۆڵانە تێکدەری ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتە\"، داواشی کردووە، \"پێویستە ئەو گرووپانە بەزووترین کات چەک بکرێن و بەپەلە لە عێراق دەربکرێن\". رۆژی ٠٧ - ٠٩ - ٢٠٢١ ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداریی بە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دا و داوایکرد خەڵک لە بارەگاکانیان دووربکەونەوە. دوای دوو رۆژ لە هۆشدارییەکە، ئێران دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی باڵەکایەتی و برادۆست کرد. کاژێر ١٢: ٠٠ ـی رۆژی هەینی ١٠ - ٠٩ - ٢٠٢١ و بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەک تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گوندی بەربزینیان - ی لە سنووری سیدەکان تۆپباران کرد. ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرزاییەکانی دۆڵمەیدانی قەزای شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆپخانەیەکی جێگیر کردووە و لەوێوە تۆپەکان ئاراستەی ناوچەکانی باشووری کوردستان دەکات.", "summary": "سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای \"چەککردن و دەرکردنی بەپەلەی\" حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/12092021", "category": "iran", "summary_length": 194, "article_length": 985, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 449}, {"article": "بە گوتەی محەممەد فەرهاد، جێگری کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای سنە بۆ کاروباری پەرەپێدان، ١٥ % ی دانیشتووانی گوندەکانی ئەم پارێزگایە کە زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس دەکات، بە تانکەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابیندەکرێت. بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای سنە، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا ٢٩١ میللیمەتر باران لەم پارێزگایەدا باریوە، کە لە چاو ساڵی پار ٤٤ % کەمتر بووە. کەمیی بارینەکانی ئەمساڵ جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریشدا کێشەی زۆری دروستکردووە و زەرەر و زیانی زۆری بە خەڵک گەیاندووە. کەمیی بارانبارین بووەتە هۆی وشکبوونی چەندین کانی و رووبار کە پێشتر بۆ کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و تەنانەت خواردنەوە پشتیان پێدەبەسترا. بە گوتەی بەرپرسانی پارێزگای سنە، کەمیی بارینەکان لە ٥٠ ساڵی رابردوودا کەموێنە بووە و ئەمەش، بەپێی راپۆرتی رێکخراوی کشتوکاڵی سنە، بڕی ٥ هەزار و ٤١٠ ملیار تمەن (نزیک بە ٢٢٦ ملیۆن دۆلار) زیانی بە کشتوکاڵی ئەم پارێزگایە گەیاندووە. ئەم کێشەیە تەنیا لە پارێزگای سنە نییە. لە پارێزگای ورمێی دەوڵەمەند بە سەرچاوەکانی ئاویش هەیە، بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوە ناوچەییەکانی ئەم پارێزگایە، بارینەکان ٢٤ % کەمتر بووەتەوە. مەسعود تالبیان، سەرپەرشتی ئاوە ناوچەییەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت: ئەمساڵ ٢٧٨ میللمەتر باران باریوە، کەچی ساڵی رابردوو ٣٦٧ میللیمەتر باریبوو.", "summary": "کەمبارانی ئەمساڵ، کێشەی کەمئاوی بۆ ٣٠٠ گوندی پارێزگای سنە دروستکردووە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای سنە رایگەیاند: ئێستا ئاوی خواردنەوەی ١٠٤ گوند بە تانکەر دابین دەکرێت، پێشبینی دەکرێ ژمارەی ئەو گوندانە بۆ ٣٠٠ گوند بەرز ببێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/31052021", "category": "iran", "summary_length": 244, "article_length": 1207, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 566}, {"article": "قایمقامی دڵفان دەڵێت، ژمارەی ئەو ژنانە زیاتر لە ٢٠٠ کەسە و لە ژنانی تەمەن ٢٣ ساڵەوە تاوەکو تەمەن ٨٠ ساڵیشی تێدایە و زۆربەیان سەرپەرشتی خێزانەکانیان دەکەن. ئەو ژنانە تەنیا بەهۆی نەبوونی هەلی کاری گونجاو و نەبوونی پاڵپشتیی ماددی لە کاژێر ٥ ـی بەیانییەوە دێنە ئەو شەقامانە بۆ کرێکاری. وەستانی ژنان لە مەیدانی کرێکاران لە هەموو ئێراندا تەنیا لە لۆڕستان دەبینرێت، کاردانەوەی لەنێو بەرپرسانی حکومەت بە جۆرێک بوو کە یەحیا ئیبراهیمی، نوێنەری شاری سلسلە و دڵفان لە پەرلەمانی ئێران، ئەو دیاردەیەی بە شەرمێکی گەورە ناوبرد و داوای لە بەرپرسانی باڵای حکومەت کرد ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن. بەپێی نوێترین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، لەو وڵاتەدا نزیکەی ٢٤ ملیۆن کەس دەرفەتی کار و بەشداری لە بازاڕە جیاوازە ئابوورییەکانی دیکەیان هەیە و رێژەی ژنان ١٠.٩ % یە. بەپێی ئەو ئامارە سێ ملیۆن و ٥٦٧ هەزار ژن لە ئێران کاردەکەن کە ٦٣ % یان پیشەکانییان نافەرمین. ئەوەش لە کاتێکدایە ٧١ % ـی ژنانی کارکەر، بڕوانامەی زانکۆیان هەیە. بەپێی ئەو ئامارە ٧٥ % ـی بەرهەمهێنانی کەرتی پیشە دەستییەکان، ٤٠ % ـی بەرهەمی کشتوکاڵی و ٨٠ % ـی بەرهەمی فەرش و راخەر لە ئێران لەلایەن ژنانەوە بەرهەمدێن. ژمارەیەک لە ژنان بەهۆی نەبوونی کار و سەرپەرشتیارەوە، رۆژانە لەنێو زبڵەکاندا بۆ بژێوی ژیانی خۆیان دەگەڕێن. لە ئامارە فەرمییەکانی ئێراندا، بە دیاریکراوی باس لە ژمارەی ئەو ژنانە و ئەوانەشی کە خۆیان سەرپەرشتی خێزانەکانییان دەکەن ناکرێت. راوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەو ژنانە نەک هەر لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانی ناکرێن، لەلایەن کەسوکارە نزیکەکانی خۆشیان هیچ پاڵپشتییەکیان لێناکرێت. ئەنیسە خەزعەلی، راوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان باس لەوە دەکات، \"ژنانی سەرپەرشتیاری خێزان، بەهۆی نەبوونی کەسێک کە گەرەنتیان بکات، ناتوانن قەرزی بانکی بۆ بەرهەمهێنان و رێکخستنی کار وەربگرن. زۆربەی ئەو بڕەپارەیەش کە لە بودجەدا بۆ ژنانی سەرپەرشتی خێزان رەچاومان کردووە، بەو هۆکارە نادرێت بە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان. بەڵام ئێستا بە دانانی سندوقێکی یارمەتی، لەگەڵ وەزارەتی کار لە هەوڵداین کە کێشەی ژنانی سەرپەرشتی خێزان چارەسەر بکەین کە ژمارەشیان کەم نییە و نزیکەی دوو ملیۆن کەسن. \" هیچ ئامارێکی فەرمی لەسەر رێژەی ژنانی کارکەر و ژنانی سەرپەرشتی خێزان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەستدا نییە، بەڵام بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە بوارە جیاوازە ئابوورییەکان و کارکردنییان لە زۆربەی کەرتەکانی پیشە دەستییەکان، کشتوکاڵ و چنینی فەڕش و مافوور دەبینرێت.", "summary": "ژنانی کرێکاری شاری دڵفان لە پارێزگای لۆڕستان رۆژانە لە مەیدانی کرێکارانی نوورئاوا دەوەستن تاوەکو کارێکیان دەستبکەوێت و بژێوی خۆیان و خێزانەکانییان ببەنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/25042022", "category": "iran", "summary_length": 155, "article_length": 2207, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 1040}, {"article": "فرانسوا فیلیپ شامپاین، وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە چاوپێکەوتێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سیی فارسی رایگەیاندووە، ئەگەر لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە تەواوبێت و ئەوان بە ئەنجامەکەی رازی نەبن، لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ئێران تۆماردەکەن. رۆژی ٨ - ١ - ٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی ئۆکرانی بە ١٧٦ سەرنشینەوە کە زۆربەیان هاووڵاتی ئۆکرانیا و کەنەدا بوون، لە ئاسمانی تارانی پایتەختی ئێران کەوتە خوارە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا. سەرەتا حکومەتی ئێران رایگەیاند، کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بەهۆی کێشەیەکەوە بووە لە بزووێنەری فڕۆکەکەدا، پاشان کەنەدا و ئۆکرانیا قسەکانی ئێرانیان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەوە رەتکردەوە و رایانگەیاند، کە زانیارییان هەیە فڕۆکەکە بە مووشەک لێیدراوە. سێ رۆژ دوای رووداوەکە سەردار حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کە بەهۆی هەڵەی کەسێک لە هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کراوە. تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە. هەریەک لە ئۆکرانیا و کەنەدا بە وردی چاودێریی پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکە دەکەن، لە سەرەتای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکاندا راگەیێندرا کە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە دوو ساڵ دەخایێنێت.", "summary": "وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، ئەگەر بە لێکۆڵینەوەکان لە بارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە رازی نەبن، لە دادگای نێودەڵەتی سکاڵا لەسەر ئێران تۆمار دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/201220201", "category": "iran", "summary_length": 160, "article_length": 1137, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 543}, {"article": "محەممەدڕەزا شاکری، ئەندامی ناوەندی پارێزەرانی تارانە و دەڵێت، \"باسی کەموکوڕییە یاساییەکان، بابەتی یاسای بەکارهێنانی چەک و پێویستیی هەموارکردنەوە و دانانی یاسای نوێ و هەروەها پەروەردەکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لەبارەی چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ کۆڵبەران کرا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیانی خەڵک و کێشە ئابوورییەکان کە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی ئەو دیاردەیە. \" لە سمینارەکەدا، شارەزایانی یاسایی، لێکۆڵینڤان و رۆژنامەڤانان بەشداربوون. باس لە کێشەی گەنجان لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا کە بەهۆی نەبوونی هەلیکار و داهات، ناچارن کۆڵبەری بکەن. محەممەدساڵح نیکبەخت، پارێزەر و شارەزای یاسایی باسی لەوە کرد، \"پێکهاتەی بەرهەمهێنان لەو پارێزگایانە لە سێ دەیەی دواییدا هیچ نەگۆڕاوە. گەشەسەندنی پیشەیی لە پارێزگاکانی ئیلام و سنە هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناخی پیشەسازی سەرەتاییش، لە پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ لە ناوچەکانی دوور لە سنوور، هەندێک هەوڵدراون بۆ باشترکردنی پێوەرەکانی بەرهەمهێنان. \" میوانی تایبەتی سمینارەکە، جەلال ئەمینی، سەرۆکی بەشی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخی پۆلیسی ئێران بوو. ئەو بە بەشداربووانی گوت، ئەوانیش دژی تەقەکردنن لە کۆڵبەران، بەڵام ئەرکیان پێ سپێردراوە و دەبێ جێبەجێی بکەن. دەشڵێت، \"قاچاخ خەریکە ئابووریی ئێران بنکۆڵ دەکات. \" جەلال ئەمینی، سەرۆکی بەشی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخی پۆلیسی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، \"ئاستی هێنان و بردنی کەلوپەل بە قاچاخ لە وڵاتی ئێمە ساڵانە ١٥ ملیار دۆلارە کە لانیکەم ٣٠ % ـی هەناردەکردن و سی و چەند لەسەتی هاوردەکردنمان لەخۆدەگرێت. دەمەوێ بڵێم ئەوەتان لەبەرچاو بێ کە قاچاخ، چ زیانێک بە ئابووریی وڵاتەکەمان دەگەیێنێت. \" ئەو سمینارە هەوڵێک بوو بۆ زیاتر ئاوڕدانەوەی رای گشتی و ناوەندەکانی دەسەڵات لە ئێران لە پرسی کۆڵبەران. بەشداربووان دەڵێن، هێشتا بڕیاربەدەستان و دامەزراوە زانستییەکانیش وەکو پێویست ئاوڕیان لەو پرسە نەداوەتەوە. ئەمیر ئەرسەلان خزری، نووسەری کتێبی تاریک و روونی کۆڵبەرییە و باسی لەوە کرد، \"دامەزراوە زانستییەکانیش خواستێکی زۆریان بۆ کارکردن لەسەر بابەتە مەیدانییەکان نییە. لە بابەتەکانەوە دوورن و زیاتر بەدوای ئەوانەدا دەڕۆن کە میدیاکان باسیان دەکەن. هەڵبەت ئەوە باشە کە میدیا باسی بابەتێک بکات و دواتر زانکۆکان بێن پەیوەندییان لەگەڵ رای گشتی زانستی قوڵتر بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە دەبینین کە هەر ئەو شوێنەی میدیا باسی کردووە، زانکۆش هەر تیشکی لەسەر ئەو بەشە داناوە و باسی رەهەندەکانی دیکەی ناکات. \" بەپێی ئامارەکان، لە ٢٠١٢ تاوەکو ٢٠٢١ لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ٥٤٧ کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە هەزار و ٦١ کۆڵبەریش بریندار بوون. کۆڵبەران دەڵێن، هێزەکانی ئێران بە نایاسایی تەقەیان لێدەکەن. بابەتێک کە لەو سمینارەشدا باسی کرا و بەرپرسانی پۆلیس، وەڵامێکی روونیان بۆی نەبوو.", "summary": "بە بۆنەی رۆژی جیهانیی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، لە تارانی پایتەختی ئێران لە ژێر ناوی \"کۆڵبەری نە پیشەیە، نە کەرامەت\" ناوەندی پارێزەرانی تاران سیمینارێکیان ئەنجامدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/10032022", "category": "iran", "summary_length": 161, "article_length": 2457, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 1111}, {"article": "میدیای بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، نازەنین زاغری لە نامەیەکی ٢٠ لاپەڕەییدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەرامبەر ئازادکردنیدا، مەرجی ئێران بۆ داننان بە تۆمەتی سیخوڕیکردنی قبوڵکردووە. زاغری باسی لەوەکردووە لە فڕۆکەخانەی تاران و بە ئامادەبوونی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، کاخەزێکی واژۆکردووە کە تێیدا نووسراوە، تۆمەتی سیخوڕیکردن قبوڵدەکات. نازەنین زاغری ١٦ی ئاداری ٢٠٢٢ دوای زیاتر لە شەش ساڵ بەندکردنی لە ئێران، ئازادکرا. بەریتانیا لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو و ئەنووشە ئاشووری ٥٣٠ ملیۆن دۆلاری لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد کرد. نازەنین زاغری لە ئێران و دوای ئازادبوونیشی تۆمەتی سیخوڕیکردنی رەتکردەوە.", "summary": "نازەنین زاغری، هاووڵاتی ئێرانی - بەریتانی دەڵێت، لە فڕۆکەخانەی تاران ناچارکراوە دان بە تۆمەتی سیخوڕیکردندا بنێت و دواتر ئازاد کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/23052022", "category": "iran", "summary_length": 132, "article_length": 673, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 305}, {"article": "دایکی قوتابییەکی ئەفغان دەڵێت، \"دوێنێ هاتم، گوتیان دەبێت [منداڵەکەت] کارتی ڤاکسینی هەبێت. چووم کارتی ڤاکسینم بۆ هێنان. ئەمجار گوتیان، دەبێت بەڵگەی لەدایکبوونی هەبێت. بەڵگەی لەدایکبوونم بۆ هێنان. دەڵێن، بەڵگەی لەدایکبوونی ئەفغانستانمان قبووڵ نییە و دەبێت بچی بەڵگەی لەدایکبوونی ئێرانمان بۆ بێنیت. ئیدی منیش گەڕامەوە\". خوێندنی منداڵانی بیانی لە ئێران، بەردەوام ئاڵنگارییەکی گەورەی پەروەردەی ئەو وڵاتە بووە، بەڵام شەش ساڵ پێش ئێستا لەلایەن رێبەری باڵای ئێرانەوە، بڕیارێک دەرکرا کە دەبێت بەرپرسانی پەروەردە رێگە بە خوێندنی منداڵی کۆچبەران بدەن و هیچ جیاوازییەکیش لەنێوان کۆچبەرانی نایاسایی و یاساییدا نەبێت؛ بڕیارێک کە بەرپرسانی حکومەت دەڵێن، بە باشی خەریکن جێبەجێی دەکەن. مەهدی مەحموودی، بەرپرسی بەشی بیانییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەڵێت، \"ساڵی رابردوو نزیکەی ٥٢٣ بۆ ٥٢٤ هەزار قوتابیی کۆچبەر ناونووس کرابوون، کە ١٨٨ هەزاریان بە نایاسایی هاتبوونە نێو ئێران و نزیکەی ١٠٠ % یش ئەفغانستانی بوون. ئەمساڵ نزیکەی ١٠ % زیاد بووە. بەگشتی لە دوو ساڵی رابردوودا، رێژەی ناونووسینی قوتابییانی کۆچبەری ئەفغانستانی ٥٨ % زیادیکردووە. ئێمە دەتوانین ناویان نەنووسین و لە وڵاتەکەشمان دەریان بکەین، بەڵام بەپێی ئەو بڕیارەی رێبەری کۆماری ئیسلامی داویەتی و بەپێی بەزەیی ئیسلامی، ئەو کارە ناکەین\". حکومەتی ئێران نۆ بڕیاری بۆ ناونووسینی قوتابییانی بیانی لە قوتابخانەکان دەرکردووە، لەوانەش: ئەو قوتابییانەی لە ساڵانی رابردووشدا خوێندوویانە و بەڵگەی ناوتۆمارکردنیان هەیە، ئەوانەی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە ساڵانی رابردوودا خوێندوویەتی، ئەوانەی پۆلی یەکن و خێزانەکەیان لە دوایین سەرژمێریی ئێراندا تۆمارکراوە، ئەو قوتابییانەی خاوەنی پاسپۆرتی خێزانین، ئەو منداڵانەی دایکیان ئێرانییە و هێشتا وڵاتینامەیان نییە، ئەوانەی دایک و باوکیان وڵاتینامەی بڕواپێکراویان هەیە و ئەوانەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانەوە بەڵگەنامەی خوێندنیان پێدەدرێت، دەتوانن لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە بخوێنن. کۆچبەرێک دەڵێت، \"هیچ بەڵگەیەکیان بۆ خوێندن پێنەدام و گوتیان ئێوە وڵاتینامەتان نییە. لەم سێ ساڵەدا کە ئێمە لە ئێران بووین، بەڵگەی خوێندنیان پێنەداوم، هەستێکی زۆر ناخۆشم هەیە. نازانم چی بکەم. سێ قوتابین لەنێو ماڵدا. یەکمان پۆلی نۆیەمە و ئەوانی دیکە پۆلی چوارن، نازانین چی بکەین\". ئامارەکانی وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی ئەفغانستان باس لەوە دەکەن ٨٥٠ هەزار هاووڵاتیی ئەفغانستان لە ئێران دەژین کە مەزندە دەکرێت نزیکەی ٢٠٠ هەزاریان قوتابی بن. بەڕێوەبەری یەکێك لە قوتابخانەکانی تاران، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئاشكرای کردووە، نیوە زیاتری منداڵانی ئەفغانستانی، بەهۆی مەرجە قورسەکانی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانەوە بۆ ناو تۆمارکردن، لە خوێندن دواکەوتوون و مەترسیی ئەوە هەیە، ئەو منداڵانە بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووریی خێزانەکانیان، ببنە منداڵانی کارکەر لە بازاڕەکانی ئێران.", "summary": "منداڵانی ئەفغان لە ئێران بە کۆچبەری نایاسایی ئەژمار دەکرێن و سەرەڕای بڕیارێک کە حکومەتی ئێران بۆ وەرگرتنیان لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە داویەتی، بەڵام هێشتا خێزانەکانیان لەلایەن بەرپرسانی پەروەردەوە لەژێر گوشاردان و بە تەواوی رێگە بە خوێندنی منداڵەکانیان نادرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/300920212", "category": "iran", "summary_length": 261, "article_length": 2526, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 1164}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن سزا بەسەر دوو رێکخراودا دەسەپێنیت کە لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئیدارە دەکرێن. ئەمریکا سزای بەسەر هەردوو رێکخراوی جێبەجکردنی فەرمانەکانی ئیمام خومەینی (EIKO) و ئاستانی قودسی رەزەوی (AQR)دا سەپاند، دەڵێت هەردوو رێکخراوەکە ئیدارەی بەشێکی گەورەی ئابووریی ئێران دەدەن، دەست بەسەر سامانی کەسایەتییە سیاسییەکان و کەمینە ئاینییەکان دادەگرن، لە بەرژەوەندیی عەلی خامنەیی و ئۆفیسەکەی و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی ئێران بەکاریدەهێنن. لە نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ یشدا ئەمریکا سزای بەسەر دەزگای \"دامەزراوەی موستەزعەفان\"دا سەپاند، کە دەزگایەکی خێرخوازی ئێرانییە و دووەم دەوڵەمەندترین دەزگایە لە دوای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران. ئەمریکا دەڵێت بەردەوامدەبن لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە و کەسایەتییەکان کە بەناوی خەڵکی ئێران خۆیان دەوڵەمەند دەکەن. ئیدارەی ترەمپ لە دوارۆژەکانی دەسەڵاتیدا سزا و هێرشەکانی بۆ سەر ئێران چڕکردوونەتەوە، شەوی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گوتارێکدا گوتی ئەندامانی رێکخراوی قاعیدە لەلایەن تارانەوە داڵدەدراون و پاسپۆڕت، پارە و ناسنامەیان پێدراوە و مۆڵەتیان پێدراوە پارە کۆبکەنەوە و پەیوەندی بە ئەندامەکانیان لە وڵاتانی دیکەوە بکەن. محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتەر بە تووندی وەڵامی هاوتا ئەمریکییەکەی دایەوە و گوتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەیەوێت \"ئەزموونە کارەساتبارەکەی خۆی بە درۆی زیاتر بۆ تاودانی شەڕ کۆتایی بێنێت. \" لە ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن ئەمریکاوە گوشاری خراوەتەسەر، ئێستاش کە سەرۆکی ئەمریکا چەند رۆژێکی کەمی ماوە لە پۆستەکەیدا، لەلایەن هەندێک بەرپرسی ئەمریکییەوە هۆشداری دراوە و داوای دوورخستنەوە و لێپرسینەوەی لێدەکرێت. بەگوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەهۆی سزاکانیانەوە بۆ سەر ئێران، بودجەی پێشنیازکراوی سەربازیی ئێران، ئەمساڵ بە رێژەی ٢٤ % دابەزیوە، ئاماژەی بەوە کردووە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەسایەتی و لایەنی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج و توانیویانە ٧٠ ملیار دۆلار زیانیان پێبگەیێنن کە پێشتر \"پاڵپشتیی تیرۆر، مووشەکی بالستی و پرۆگرامی ناوکییان پێکردووە\". مایک پۆمپەیۆ کە پێشتر بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بوو، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ رایگەیاندبوو: \"چەندین جار ئێرانییەکان لەگەڵ رێکخراوی قاعیدە کاریان کردووە\". مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووە، ئەبو محەممەد میسری کە سەر بە قاعیدە بووە، تۆمەتبارە بە هاوکاریکردن لە بۆمبارانکردنی دوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفریقا و لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە. ئێرانیش ئەو راپۆرتەی رەتکردەوە و رایگەیاند، هیچ \"تیرۆریستێکی قاعیدە\" لەسەر خاکی وڵاتەکەی نییە. پۆمپەیۆ لەبارەی کوژرانی ئەبو محەممەد میسرییەوە گوتی، بۆ یەکەمجارە کە رایدەگەیێنێت، میسری لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ کوژراوە و چوونیشی بۆ ئێران \"هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە\". پێشتر لە ساڵی ٢٠٠١، ئەمریکا بە بیانووی قاعیدە، کە تۆمەتبارە بە هێرشەکانی سەر دوو باڵەخانە بازرگانییەکەی نیویۆرک، هێرشەکانی بۆ سەر ئەفغانستان دەستپێکرد.", "summary": "ئیدارەی ترەمپ لە دوا رۆژەکانی تەمەنیدا، بەردەوامە لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران. ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دوو دامەزراوەی سەر بە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردە ئامانج.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/130120211", "category": "iran", "summary_length": 191, "article_length": 2754, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 1262}, {"article": "لە میانی سەردانەکەی رۆژی هەینی ١٠ - ١٢ - ٢٠٢١ ـی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ لۆڕستان، زۆر کەس ناڕەزایەتییان بەرامبەر رەوشی خراپی ئابووری و خراپ بەڕێوەبردنی پارێزگاکە دەربڕی. ژمارەیەک لە کرێکارانی هێڵی ئاسنی لۆڕستانیش رێگەیان لە وەزیری کار گرت. وەک لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک لە کرێکارانی هێڵی ئاسنیی لۆڕستان رێگە لە وەزیری کاری ئێران دەگرن و داوای لێدەکەن کە بیمە بکرێن، بە فەرمی دابمەزرێندرێن و پێداویستیی خۆپارێزییان بۆ دابین بکرێت. بەشێک لە کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی دروودیش داوایان لەو وەزیرە هەبوو. کرێکارێک کە لە کارگەی چیمەنتۆی دروود کار دەکات دەڵێت، \"ئەم کارگەیە چوار هەزار و ٥٠٠ کرێکاری هەبوو، چوار هەزار و ٥٠٠ خێزان راستەوخۆ پشتیان پێ دەبەست، ئەویش کاتێک کە ژمارەی دانیشتووانی دروود ١٠ هەزار کەس بوو، بەڵام ئێستا ئەم شارە ٢٠٠ هەزار دانیشتووی هەیە و کرێکارانی ئەم کارگەیە بوونەتە هەزار کەس. ئەمە واتە لاوازیی، واتە بەڕێوەبردنی خراپ و ناتەندروست. \" ناڕەزایەتیی بەرامبەر گەندەڵی و بەڕێوەبردنی خراپیش زۆر بوو، بابەتێک کە سەرۆککۆماری ئێران نکۆڵی لێنەکرد. هاونیشتمانیێک دەڵێت، \"خەڵک سووکایەتی بە دەسەڵات دەکەن. فڵانە کەس ناسیاوی پۆلیسە و با بێتە ژوورێ، فڵانە کەس ناسیاوی قایمقامە و با بێتە ژوورێ، ئاوا نابێت. بەڕێز وەزیر، ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت شتێک بەناوی شۆڕشی ئیسلامی نامێنێت. \" ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە میانی سەردانەکەیدا بۆ لۆڕستان رایگەیاند، \"هەر جۆرە نادادپەروەریێک، هەر جۆرێک لە هەژاری، بەرهەمی هەندێ نادروست مامەڵەکردنە، بەرهەمی خراپبەکارهێنانی بەرپرساریەتییەکانە. \" حوجەت عەبدولمەلەکی، وەزیری کار گوتی، ٨٧ هەزار کەس لە لۆڕستاندا بێکارن و پلانیان هەیە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٣، ٤٠ هەزار هەلی کار بڕەخسێنن، بەڵام نوێنەری خوڕماوا لە پەرلەمانی ئێران ئەوە رەتدەکاتەوە و قسەیەکی دیکە دەکات. مورتەزا مەحموودوەند، نوێنەری خوڕماوا دەڵێت، \" ٣٠٠ هەزار کەس لە لۆڕستان بێکارن، ١٠٠ هەزار کەسیان زبڵ و پارچە ئاسن کۆ دەکەنەوە، بەڕێز سەرۆککۆمار، بەڵێنێکی تەواو بە خەڵک بدە و بڵێ لەو چوار ساڵەی کە من سەرۆککۆمارم، لە ٣٠٠ هەزار گەڕێ، ساڵی تەنیا ١٠ هەزار کەس دابمەزرێنن. \" لە ساڵانی رابردوودا گواستنەوەی ئاوی لۆڕستان بۆ پارێزگاکانی دیکە و وشکەساڵی، ساڵی پار قەیرانی ئاوی لەو پارێزگایەدا پەرەپێداوە. ژمارەیەک لە خەڵکی گوندەکانی لۆڕستانیش هاتبوونە سەر رێگەی ئیبراهیم رەئیسی و داوای چارەسەرکردنی کێشەی ئاویان دەکرد. ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە وەڵامی داواکاریی هاووڵاتیاندا رایگەیاند، \"لە پارێزگای لۆڕستاندا ئاو کەم نییە. کێشەی ئاو لە پارێزگای لۆڕستان بۆ شێوازی خراپ بەڕێوەبردنی دەگەڕێتەوە. دەبێت بەکارهێنانی ئاو کۆنترۆڵ بکرێت. هەم ئاوی پیشەسازی، هەم ئاوی کشتوکاڵ و هەمیش ئاوی خواردنەوە. \" لەو سەردانەیاندا بۆ لۆڕستان، ئیبراهیم رەئیسی و وەزیرەکانی بەڵێنی زۆریان بە خەڵکدا، بەڵێنیاندا بە بەهای دەیان ملیار تمەن لە بوارە جیاوازەکاندا وەبەرهێنان بکەن، ئەویش لە پارێزگایەکدا کە بەگوتەی رەئیسی، بەشی پەنجا ساڵ تەنیا پرۆژەی نیوەچڵی هەیە کە دەبێت تەواو بکرێن.", "summary": "خەڵکی لۆڕستان هاواریان لێ هەستاوە و دەڵێن: هەزاران کەسیان بێکار و بێ بژێویین، پەرلەمانتارێکی لۆڕستانیش دەڵێت، \" ٣٠٠ هەزار کەس لەو پارێزگەیە بێ کارن. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/11122021", "category": "iran", "summary_length": 150, "article_length": 2705, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 1284}, {"article": "ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی بەرپرسی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ کە لە تاران بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کردوویانە، هاوکارییەکانی دوو لایەن زیاتر دەبن. وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە وڵاتەکەی خواستی زیاتر لە کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی هەبێت لە دانوستاندنەکانی ڤیەننا و دەڵێت، لە پێشنیازەکانیاندا هیچ شتێکیان زیاتر لە رێککەوتنی ئەتۆمی داوا نەکردووە. بە گوتەی عەبدوڵڵاهیان، روانینی تاران بۆ دانوستاندنەکانی ڤیەننا ئەوەیە کە گەمارۆکانی بە تەواوی لەسەر هەڵبگیرێت و ئەوانیش نیگەرانییەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ناهێڵن. بەگوتەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، لە دانوستاندنەکاندا لەسەر دوو دەق قسە دەکەن. یەکێکیان ئەنجامی شەش گەڕی پێشووی دانوستاندنەکانە و ئەوی دیکەش، پێشنیازە نوێیەکانی ئێرانە. گوتیشی کە \"ئەندامانی ٤+١ رەزامەندییان دەربڕیوە پێشنیازەکانی ئەمدواییەی ئێرانیش لەسەر مێزی دانوستاندن بن. \" ئەو قسانەی عەبدوڵڵاهیان لەکاتێکدان، رۆژی سێشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان هانی واشنتنی دا بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئێران و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، هەروەها داوای لە ئێرانیش کرد، پابەندی بەندەکانی رێککەوتنەکە بێت. هاوکات گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئەمریکا و ئێران کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپییەوە بەڕێوەدەبرێت و ئێستا گەڕی حەوتەمی لە ڤییەننا بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستا بە ئەنجامێکی روون نەگەیشتووە. رۆژی سێشەممە، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا لە راگەیێندراوێکی رەشبینانەی هاوبەشدا رایانگەیاند، \"تاوەکو ئەم ساتە، نەمانتوانیوە بچینە سەر گفتوگۆ راستەقینەکان. کات بەرەو تەواوبوون دەڕوات. بێ بەرەوپشچوونی خێرا، لەژێر رۆشنایی گەشەپێدانی خێرای ئێران بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، رێککەوتنی ئەتۆمیی لە کاتێکی زۆر نزیکدا دەبێتە توێکڵێکی بەتاڵ. \"", "summary": "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شەوی رابردوو رێککەوتنێکی باشیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا کردووە و ئەو رێککەوتنە دەتوانێ بەشێک لە نیگەرانییەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بڕەوێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/151220212", "category": "iran", "summary_length": 249, "article_length": 1638, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 740}, {"article": "رۆژانە تانکەر بەنێو شار و گەڕەکەکانی بانەدا دەسووڕێتەوە و ئاویان پێدەفرۆشێت. ئاوی نێو تانکەرەکان لە کانیاوەکانەوە دەبرێت و خەڵک بە ناچاری رۆژانە چەند دەبە ئاو بۆ خواردن دروستکردن و خواردنەوە دەکڕن. نرخی هەر دەبەیەک بە پێنج تاوەکو شەش هەزار تمەنە. وەزارەتی وزەی ئێران ناوی بانەی لە ریزی ئەو شارانەدا تۆمارنەکردووە کە کێشەی ئاویان هەیە. رەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت کە بەرپرسانی سنە دەڵێن، سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن. ٢٠ رۆژ پێش ئێستا پارێزگاری سنە رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگدا بە راکێشانی بۆریی تازە لە بەنداوی کێلە بۆ پاڵاوگەی ئاوی بویێن، کێشەی کەمئاوی و ناتەندروستبوونی ئاوی بانە چارەسەر دەکەن. دەشڵێت، ٤٣ ملیار تمەن پارەیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە تەرخانکردووە، تاوەکو کێشەی ئاوی شارەکە بە یەکجاری چارەسەر بکەن. لەنێو شاری بانە، ٣٣ هەزار هاوبەش ئاوی شاریی بەکاردێنن. بەشی هەرە زۆریان کێشەی کەمئاوی و ناستانداردبوونی ئاویان هەیە. ئەوانەی پار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بیریشیان لێدابوو، ئەمساڵ بیرەکانیان وشک بووە. بانە لەو شارانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە ساڵانە زیاترین رێژەی بارینی بەفر و بارانی تێدا تۆماردەکرێت. کێشەی ئاو لەوێ هێندە گەورە بێت، لە شارەکانی دیکە پێدەچێت بگاتە ئاستی قەیرانیش.", "summary": "شاری بانە زیاتر لە ساڵێکە کێشەی ئاوی هەیە، رۆژانە یەک بۆ دوو کاژێر ئاو بە دانیشتووانی شارەکە دەدرێت و ئەو ئاوەش کە پێیان دەدرێت، لێڵە و بۆنی لێدێت. ئاوی ئەو شارە لە بەنداوەکانی دەوروبەریەوە دابین دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/13102021", "category": "iran", "summary_length": 203, "article_length": 1097, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 497}, {"article": "لەنێو ئەو ئێرانییانەی قسەیان بۆ میدیاکان کردووە بەشێکیان دەنگ نادەن، چونکە دەڵێن هیوایان بە کەس نەماوە. سەعید زەری، دووکاندارە و دەڵێت، \"دەنگ نادەم چونکە دەنگ بدەم یان نا پێشوەخت بڕیاردراوە کێ هەڵدەبژێردرێت. هەڵبژاردنەکە تەنیا بۆ میدیاکان رێکخراوە. \" ئەمیر حیجازی، دووکاندارێکی دیکەیە و باس لەوە دەکات، پێی خۆشە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی و وڵاتەکەی بدات، \"بەڵام بەداخەوە بڕیار بەدەست ئێمە نییە. نەخێر.. بەداخەوە دەنگ نادەم. \" حوسێن ئەحمەدیش پیشەی دارتاشە و لەبارەی دەنگدانەکە دەڵێت، \"من ئەمڕۆ دەنگ نادەم، چونکە کەس بەشیاوی ئەوە نابینم دەنگی پێبدەم. لە چەند ساڵی رابردوودا هیچم لێنەبینیون، بۆیە ئەمساڵ دەنگ نادەم. \" هەندێک هیوایان هەیە، دەڵێن دەیانەوێت بەشداری لە بڕیاردا بکەن، زۆربەی ئەوانەش کە لەگەڵ بەشداری لە هەڵبژاردنن، دەنگ بە ئیراهیم رەئیسی، بەربژێری نەریتخواز دەدەن. سەهیبیان، ژنە پەرستارێکە و رای پێچەوانەی هەیە، ئەو دەنگ دەدات. گوتی، \"من دەنگی پێدەدەم [بە ئیبراهیم رەئیسی] لەبەر خاتری ئەو کارانەی لە رابردوودا کردوونی و ئێمە بینیومانن، بەتایبەت لە دوو ساڵی رابردوودا وەک سەرۆکی دەزگایەکی دادوەری توانیویەتی رێگە لە گەندەڵی بگرێت لەم وڵاتەدا. \" محەممەد جەواد، کاسبکارە و باس لەوە دەکات، \"گرنگە بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەین، دەنگ بە کێ دەدەین گرنگ نییە، بە رای من ئەمە پەیوەندی بە بۆچوونی هەرکەس خۆیەوە هەیە. \" مەهدیە مەدانی، ژنی ماڵەوەیە، ئەو بۆچوونی لە رەئیسییەوە نزیکە و خۆیشی هەر ئەوە دەڵێت، هۆکاری دەنگدانەکەیشی هەر ئەوەیە. دەڵێت، \"من بەپێی بۆچوون بیروباوەڕ و ئەو ئامانجانەی کە هەمە، زیاتر لە بەڕێز رەئیسییەوە نزیکم. \" هەرچەند رێژەی بەشداریی کەمە، بەڵام لەنێو بەشداربووانی هەڵبژاردن، بە گوێرەی راپرسییەکان، ئیبراهیم رەئیسی لە پێش بەربژێرەکانی دیکەوەیە. چاوەڕێدەکرێت ئێوارەی رۆژی شەممە ئەنجامی کۆتایی رابگەیێندرێت، ئەگەر هیچ براوەیەک زیاتری ٥٠ % ـی دەنگەکانی بەدەستنەهێنا، دوای هەفتەیەک قۆناخی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. براوەی هەڵبژاردنیش لە ئابی ئەمساڵدا دەبێتە هەشتەمین سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.", "summary": "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەستیپێکرد، بەشداریی خەڵک لە کاژێرەکانی سەرەتا و تاوەکو دواینیوەڕۆش کەمێک هێواش بوو، بەشێک لە ئاژانسەکانی راپرسی لە ئێران باس لەوە دەکەن رێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنە ٤٣ % کەمتر دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/180620216", "category": "iran", "summary_length": 232, "article_length": 1824, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 864}, {"article": "دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ساڵی ٢٠٠٨ ـەوە کراوەتە نێودەوڵەتی. تاکە دەروازەی فەرمیی پارێزگای ورمێیە لەگەڵ باشووری کوردستان. لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بە بڕی ٤١٢ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی پێدا هەناردە کراوە. بە بەهای نۆ ملیۆن دۆلاریش کەلوپەلی پێدا هاوردە کراوە. کاسبکارانی پیرانشار دەڵێن، بەشی ئەوان لەو ئاڵوگۆڕە بازرگانییە زۆر کەمە، قازانجی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنەر و بازرگانانی شارەکانی دیکەیە. کاسبکارانی پیرانشار و شارە سنوورییەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لەو ئاستەنگانە ناڕازین کە لەبەردەم هاوردەکردنی کەلوپەل لە سنوورەکانیان دانراوە. ئەوان دەڵێن، لە سنوورەکانی دیکە کارئاسانیی زیاتر دەکرێت بۆ کاسبکاران. ساڵانی پێش، خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەیانتوانی بە کۆڵبەری بێت یاخود دووکانداری، داهاتێکی کەمیان لە سنوورەکان دەستبکەوێت. لە ساڵی ٢٠١٧ وە بە داخستنی رێڕەوە کۆڵبەرییەکان، ئاستەنگ دروستکردن بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلی بیانی و دابەزینی زیاتری بەهای تمەن، ئەوەندە داهاتەشیان نەماوە.", "summary": "رێگەی حاجی ئۆمەران بۆ پیرانشار رۆژانە سەتان بارهەڵگر پێیدا هاتووچۆ دەکەن، کەلوپەل بۆ باشووری کوردستان دەگوازنەوە و بە پێچەوانەوە. ئەو ئاڵوگۆڕە بازرگانییە، قازانجی زۆری بۆ حکومەت [ی ئێران] هەیە، بەڵام پشکێکی کەمی بە خەڵک و پەرەپێدانی ژێرخانەکانی ناوچەکە دەگات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/131120211", "category": "iran", "summary_length": 259, "article_length": 901, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 396}, {"article": "شەوی هەینی ٢٠٢٠/١٢/١١ باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەو ولاتەوە بانگکرا. ئەوان گوتەکانی بەرپرسانی ئێرانیان بە بێبنەما دانابوو و، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو گوتانە لە دژی ئەردۆغان قبووڵ ناکرێن. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئازربایجان لە هۆنراوەکەدا گوتی: \"ئاراسیان جیا کردەوە و بە زیخ و لم پڕیان کردەوە. من لە تۆ جیا نەدەبوومەوە، بە زۆر جیایان کردینەوە. ئەی لاچین و وەی لاچین، هەموو گیان و دڵی من لاچین. \" ئەمە ئەو شیعرە بوو کە رۆژی هەینی سەرۆککۆماری تورکیا لە مانۆڕی سەربازیی باکۆ لە کۆماری ئازەربایجان خوێندییەوە. بەڵام ئەو دوو دێڕە شیعرە تەنیا هەست و سۆزی خەڵکی ئەو دوو وڵاتەی نەجووڵاند، بووە هۆکارێک بۆ جووڵاندنی هەستی نەتەوایەتیی بەرپرسانی حکومەتی ئێرانیش و، لەم دوو رۆژەدا کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە. یەکەم کاردانەوە بە تویتێکی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەستیپێکرد کە لەو تویتەدا هۆشداری دەداتە ئەردۆغان و دەڵێت: \"بە ئەردۆغانیان نەگوتبوو ئەو شیعرەی کە لە باکۆ بە هەڵە خوێندیەوە، پەیوەندیی بە جیاکردنەوەی زۆرەملێی ناوچەکانی باکووری ئاراسەوە هەیە لە وڵاتی ئێرانی دایکیان. ئاخۆ ئەو نەیزانیوە دژ بە دەسەڵاتی نیشتمانیی ئازەربایجان قسەی کردووە؟ هیچ کەس ناتوانێت لەبارەی ئازەربایجانی خۆشەویستی ئێمەوە قسە بکات. \" دوای ئەوە باڵیۆزی تورکیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و لەسەر ئەو دوو دێڕە شیعرە باسوخواسی لێکرا، کەچی کاردانەوەکان هەر بەوە کۆتاییان نەهات. سەرلەبەیانیی شەممە هاوکات لەگەڵ دەستپێکی رۆژێکی نوێ، بەشێکی زۆری سەردێڕی رۆژنامەکان تایبەت کرابوون بەو دوو دێڕ شیعرە. بەشێکی زۆری رۆژنامە و ماڵپەڕەکانی ناوخۆی ئێران رەجەب تەیب ئەردۆغانیان بە سەددام حوسێنی سەرۆکی عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعسدا چوواند. موجتەبا زوننوری، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران لە تویتێکدا داوا لە ئەردۆغان دەکات کە داوای لێبوردن لە خەڵکی ئێران بکات و دەنووسێت: \"ئەگەر ئەردۆغان لە تاقیکردنەوەکانی ئەدەبیات و جوگرافیا و مێژوودا دەرچووبایە، دەیزانی ئەو شیعرە لە شینی جیابوونەوەی ئاراس لە نیشتمانی خۆیدا نووسراوە\". عەلی ئەسغەر خانی، پەرلەمانتارێکی دیکەی ئێران لەگەڵ وێنەی لەسێدارەدانی سەدام حوسێندا دەنووسێت: \"بەڕێز ئەردۆغان، ئەوە چارەنووسی دوایین کەس بووە کە ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەر خاکی ئێمە. \" نوێنەرانی عەلی خامنەییش کە پێشتر لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا پشتی ئازەربایجانیان گرتبوو، دوای ماوەیەک بێدەنگیی خۆیان شکاند و داوایان لە ئەردۆغان کرد پێگەی خۆی بزانێت. کاردانەوەکانی پەرلەمانتارانی ئێران بوونە هۆی بانگهێشتی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تورکیا و کاردانەوەی لە میدیاکانی تورکیادا.", "summary": "رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٢ لە زۆربەی رۆژنامەکانی ئێراندا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو هۆنراوەیەی سەرۆککۆماری تورکیا لە ئازەربایجان خوێندیەوە، ئەردۆغانیان بە سەدام حوسێن چوواند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/121220201", "category": "iran", "summary_length": 173, "article_length": 2400, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 1090}, {"article": "ئیبراهیم رەئیسی داوای لە شاندەکەی پارتیش کردبوو، ئەوانەی لە ئێران بڕیاری دەستبەسەرکردنیان دەدرێت، هەرێمی کوردستان داڵدەیان نەدات و رادەستی ئێرانیان بکاتەوە. پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران لەسەر ئاستی حیزبی و حکومییە. ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیوەندییەکە بە قووڵ و لەمێژینە ناودەبات و دەڵێت \"عێراق بایی ١٣ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەیە، زۆربەی ئەو ئاڵوگۆڕەش لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوەیە\". نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران کاریگەریی نەرێنیی لەسەر سیاسەتی ناوچەکە نابێت، بەتایبەتی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ئاماژە بەوە دەکات \"لەبەرئەوەی جوگرافیای سیاسی و ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جوگرافیایەکی نەگۆڕە، پێویستی بە هاوکاریی زیاترە. بۆیە ئەگەر پەیوەندییەکانی [هەولێر و تاران] پتەوتر نەبن، هیچ گۆڕانکارییەک بەرەو دواوە بەسەر پەیوەندییەکاندا نایەت\". هەرێمی کوردستان، سنوورێکی دوورودرێژی لەگەڵ ئێراندا هەیە، کە لە داڵانپەڕەوە دەستپێدەکات تاوەکو خوارووی ئێران، هەروەها خاوەنی سێ دەروازەی نێودەڵەتییە لەگەڵ ئێران، ئەوانیش حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و باشماخن، لەگەڵ ژمارەیەک خاڵی سنووری. باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە \"هەرێمی کوردستان بە وڵاتی دووەمی خۆیان دەزانن\". ئێران ماوەی چەندین ساڵە لە هەولێر و سلێمانی دوو کۆنسوڵخانەی کردووەتەوە، کۆنسوڵی هەولێر سیاسەتی وڵاتەکەی بە نەگۆڕ و کۆنسوڵەکەی سلێمانیش پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ هەولێر بە هەمەلایەن ناودەبات. نەسروڵلا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر باس لەوە دەکات \"سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسەتێکی روون و ئاشکرایە، بەپێی ئەو رێوشوێنە پێویستانەی بیری لێکراوەتەوە و بڕیارەکانی نیزامی دەیدات، سیاسەتی دەرەوەش هەر بەپێی ئەوە دەڕوات\". مەهدى شووشتەرى، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانى دەڵێت \"پەیوەندییەکى زۆر زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە لە بوارە جیاوازەکانى کولتووری، سیاسى، ئابووری و بازرگانی. حەوت خاڵ و دەروازەى هاوبەشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە. پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی زۆر باشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە. بۆیە بە دڵنیاییەوە هەرکام لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار سەربکەون، ئەم سیاسەتە کە سیاسەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە بەهێزییەوە بەردەوام دەبێت\". لە ساڵانی رابردوودا چەندجارێک محەممەد جەواد زەریف وەکو وەزیری دەرەوەی ئێران چووەتە هەرێمی کوردستان و جەختی لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووەتەوە؛ دوایین سەردانیشی لە کۆتایی نیسانی ئەمساڵدا بوو.", "summary": "لە شوباتی ئەمساڵ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، بەهێزترین بەربژێری خولی ١٣ یەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە. ئەوکات میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە رەئیسی لەو کۆبوونەوەیەدا داوایکردووە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەکڕیز و یەکگرتووبن و لە ئەمریکاش دووربکەونەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/180620212", "category": "iran", "summary_length": 313, "article_length": 2383, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 1076}, {"article": "ماجید رەڤانچی، باڵیۆزی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەکی داوەتە سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و تێیدا هاتووە، ناردنی ئەم نامەیەی لە وەڵامی نامەیەکدایە کە رۆژی ٢٧ی شووباتی ٢٠٢١ لەلایەن باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە رادەستی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرا. رەڤانچی دەڵێت، باڵیۆزەکەی ئەمریکا لە نامەکەیدا زاراوەی \"گرووپە میلیشیاییەکانی دەرەوەی ژێر دەسەڵاتی حکومەت\"ی عێراقی بەکارهێناوە کە گوایە \"لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتییان دەکرێت\" و ئاماژە بەوەش دەکات، لەو رێگەیەوە هەوڵدراوە ئێران بە یارمەتیدانی ئەو گرووپانە تۆمەتباربکرێت، بەڵام ئەمە شتێکە کە \"ئێمە بە تەواوی رەتیدەکەینەوە\". باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، پێشتریش چەندینجار روونکراوەتەوە کە \"کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هیچ هێرشێکی چەکدارییدا\"، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەشدارنەبووە. لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە، ئێران سەرکۆنەی ئەو هێرشە \"سەربازییە نایاساییە دەکات\" کە رۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆ سەر \"هێزە عێراقییەکان\" لەسەر سنووری عێراق و سووریا ئەنجامدرا و دەڵێت، \"ئەو کارە مەترسیدارانە\" سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە پێشێل دەکەن و نموونەیەکی روونی پێشێلی یاسای نێودەوڵەتیین و دەبنە هۆکاری زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا و تەنیا لە بەرژەوەندیی \"گرووپە تیرۆریستییەکاندان\" و هەر بۆیە دەبێت رابگیرێن.", "summary": "ئێران بە هۆکاری بەشێکی زۆری ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر بنکە ئەمریکییەکان تۆمەتبار دەکرێت، بەڵام ئەو وڵاتە رەتیدەکاتەوە پاڵپشتی گرووپە چەکدارەکانی ناو عێراق بکات و ئاماژە بەوەش دەکات، تاران بە هیچ شێوەیەک لە هیچ هێرشێکی سەر هێزە ئەمریکییەکان لەناو عێراق بەشدار نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/20032021", "category": "iran", "summary_length": 263, "article_length": 1319, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 596}, {"article": "نوێنەری ئەمریکا لە کۆبوونەوەکە گوتی، ئەگەر ئێران بە نیازێکی پاک و بە پەلە گفتوگۆکانی ڤیەننا سەربخات، ئەوانیش بە خێرایی دەگەڕێنەوە رێککەوتنی ئەتۆمی. لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، \"ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر رێگەی دیپلۆماسی بۆ مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی دوولایەنەی تەواو بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و رەواندنەوەی تەواوی نیگەرانییەکانمان\". نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە کۆبوونەوەکە گلەیی و گازندەی خستە بەردەم ئەندامان و باسی لەوە کردووە، وڵاتەکەی دەیەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی بە هەمان بنەما بنچینەییەکانی زیندوو بکرێتەوە، شەڕی ئابووری دژی ئێرانیش رابگیرێت و قەرەبووی زیانی سزاکانیش وەربگرێتەوە. مەجید رەڤانچی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەتیکردەوە هیچکام لەوانە بە مەرجی پێشینە ناوببرێن و گوتی، \"دەبێت ئەو راستییانەمان لەیادبێت، ئێمە جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی تەواوی سزاکان بە جارێک و بە شێوەیەکی کاریگەرانە و متمانەپێکراو هەڵبگیرێن. ئەو شێوازەی ئەمریکا فێڵی لە پابەندییە نێودەوڵەتییەکان کردووە، ئەو بیروبۆچوونە بە پێویست دەزانێت\". لەوەتەی رێککەوتنی ئەتۆمی گرفتی تێکەوتووە، تاران دەستیکردووە بە زیادکردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە رێژەی ٦٠ %، هەنگاوێکی تەکنیکیی کەمی ماوە بگاتە ٩٠ %، ئەو بڕەی دەگوترێت چەکی ئەتۆمیی پێ دروستدەکرێت. ئەمریکا و هاوپەیمانانی هۆشدارییان داوە لەوەی کە ناهێڵن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت بەهۆی رێوشوێنە بەرتەسکەکان لەبەردەم چاودێرەکانیان، بەرچاوڕوونییان نییە تاوەکو بزانن ئێران لەم قۆناخەدا گەیشتووەتە کوێی پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.", "summary": "ئەمریکا و ئێران نیگەرانییەکانی خۆیان لەبارەی هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بردە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی؛ هەردوولا بە ئەندامانی ئەنجوومەنیان گوتووە لە کوێدا هاوڕان و لەسەر چی کێشە و ناکۆکییان هەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/151220211", "category": "iran", "summary_length": 216, "article_length": 1454, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 679}, {"article": "ئەو کەمپەینە لە ماڵپەڕی تایبەت بەخۆیان لە رۆژی ٠٣ - ٠٣ - ٢٠٢١ بڵاویانکردووەتەوە، کە کاربەدەستانی ناوچەکە هێڵی ئینتەرنێتیان پچڕاندووە بەو هۆیەوە هەم وەرگرتنی زانیاری لەبارەی ناڕەزایەتییەکان زەحمەتە، هەمیش بووەتە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی درێژە بە سەرکوتی بێبەزەییانەی خۆپیشاندەرەکان بدەن. حوسێن زولفەقاری، وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێ: یەک کەس کوژراوە و چوار کەسیش بریندار بوون، کوژراوەکەش روون نییە، لە ناو خاکی ئێرانەوە تەقە لەو کەسە کراوە یان لە خاکی پاکستانەوە. عەبدوڵڵا عارف، بەڕێوەبەری کەمپەینی چالاکڤانانی مافەکانی مرۆڤ رۆژی سێشەممە بە رووداوی گوت: \"رۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ هێزەکانی سوپای پاسداران تەقەیان لە سووتەمەنیبەرە بەلوچەکان کردووە، بەوهۆیەوە ١٠ سووتەمەنیبەر کوژراون، ٥ی دیکەش بریندار بوون و کەسێکیش گیراوە. \" عەبدوڵڵا عارف گوتی، سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە کوژرانی زیاتر لە ٣٠ کەس و برینداربوونی ٣٠ کەسی دیکە دەکەن. ئەم رووداوە ناڕەزایەتی گەورەی لە شارە بەلوچەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستاندا لێکەوتەوە. عەبدوڵڵا عارف دەڵێ: \"لەو ناڕەزایەتییانەشدا دوو کەس کوژراون، پێنج کەس بریندار کراون و ٥ کەسیش گیراون. \" بەکاردانەوە بەم رووداوانە رۆژی ٢ی مارسی ٢٠٢١ رێکخراوی جەیشولعەدل لە ناوچە سنوورییەکانی سیستان و بەلوچستان هێرشی کردەسەر دوو ئۆتۆمبیلی سوپای پاسداران و بەگوتەی چالاکڤانانی بەلوچ، ٥ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و چەند کەسێکی دیکەشیان بەدیل گیراوە. کەناڵی رەسەدی بەلوچستان، رایگەیاندووە سێ ئەندامی سوپای پاسداران بە دیل گیراون. بەڵام حوسێن زۆلفەقاری، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت: لەو رووداوەدا ٢ کەس بریندار بوون و کەسێکیش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.", "summary": "کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند، لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژانی رابردووی پارێزگای سیستان و بەلوچستاندا لانیکەم ٢٣ کەس کوژراون و ژمارەیەک خۆپیشاندەرانیش بریندار بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/04032021", "category": "iran", "summary_length": 171, "article_length": 1482, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 701}, {"article": "سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، راپۆرتی میدیای تورکیا کە گوایە دیپلۆماتێکی کۆنسوڵخانەی ئێران لە ئیستەنبووڵ بەهۆی هەبوونی رۆڵ لە کوشتنی کەسێک لە راستیەوە دوورە و هیچ کەسێک لە ستافی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لەو شارە دەستگیر نەکراوە. میدیای تورکیا راپۆرتێکی لەبارەی مەسعود مەولەوی بڵاوکردوەتەوە کە رۆژی ٢٠١٩/١١/١٤ لە ئیستەنبووڵ بە دەستڕێژی گوللە کوژرا. بە گوێرەی راپۆرتەکە، مەسعود مەولەوی پێشتر کاری بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئێران کردبوو و دواتر هەڵات بۆ تورکیا و لەوێ زانیاری و گەندەڵییەکانی نێو دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە. میدیای تورکیا دەڵێت، دیپلۆماتێکی کۆنسوڵخانەی ئێران لە ئیستەنبووڵ بە ناوی \"مەحموود رەزا ناسرزادە\" بەڵگەنامەی ساختەی بۆ پلاندانەری سەرەکیی کوشتنی مەسعود مەولەوی دروست کردووە تاوەکو دوای جێبەجێکردنی پلانەکە لە تورکیاوە و بە فڕۆکە بگەڕێتەوە ئێران. بە گوێرەی میدیای تورکیا، لە لێکۆڵینەوەکاندا لە تۆمەتبارانی کوشتنی ئەو کەسە، یەکێک لە تۆمەتباران گوتوویەتی، ناسرزادە لەگەڵ چەند کەسی دیکە لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی تاران پێشوازییان لە عەلی ئیسفەنجانی کرد کە بە بەڵگە ساختەکەوە گەڕابووەوە.", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە دیپلۆماتێکی وڵاتەکەی لە ئیستەنبووڵ بەهۆی کوشتنی چالاکڤانێکی دژە کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستگیر کرابێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/120220211", "category": "iran", "summary_length": 143, "article_length": 1073, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 486}, {"article": "کیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران دەڵێت، \"کۆماری ئیسلامی هیچکات دەستپێشخەری نەکردووە بۆ هێرشکردن. ئەو کاتەی کە ئەرمینیا و ئازەربایجان لە شەڕدا بوون، ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستی سەر بە داعش بانگ کرانە ئەو ناوچەیە، ئێمە دڵنیا نین کە ئەوان ئەو ناوچەیەیان جێهێشتبێت. دەبێ ئێرە جێبهێڵن، بۆیە پێویست بوو کە هێزی خۆمان پێشان بدەین. هەروەها رێز لە دراوسێیەتی هەموو وڵاتان دەگرین، بەڵام بوونی کەسانی سەر بە رژێمی زایۆنی و داعش لەو ناوچەیە قبووڵ ناکەین. \" ناکۆکیی ئێران و ئازەربایجان تازە نییە، بەڵام ئەم گەڕەی ناکۆکییەکانیان لە مانگی رابردووەوە دەستیپێکرد. ئەو کاتەی کە ئازەربایجان بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیا و پاکستان مانۆڕێکی سەربازی لەسەر سنوورەکانی ئێران بەڕێوەبرد. دواتر بە دەستبەسەرکردنی چەند شۆفێری بارهەڵگری ئێرانی کە بە خاکی قەرەباخدا بەرەو ئەرمینیا دەچوون، ناکۆکیی دوو وڵات زیاتر بەدیار کەوت. ئێران داوا دەکات ئازەربایجان پێش بە هاتووچۆی بارهەڵگرەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەرمینیا نەگرێت و گومرگی زۆریان لێوەرنەگرێت. ئێستاش مانۆڕی سەربازیی ئێران، نیگەرانیی باکۆی لێکەوتووەتەوە. ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان دەڵێت، مانۆڕە سەربازییەکەی ئێران لەم کاتەدا جێی سەرسوڕمانە. عەباس مووسەوی، باڵیۆزی ئێران لە ئازەربایجان دەڵێت، \"کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان وەکو دوو وڵاتی دراوسێ هەمیشە پەیوەندییەکی باش و نزیکیان پێکەوە هەبووە. ئێمە و بەرپرسانی کۆماری ئازەربایجانیش ئەوە دەزانین کە ئەو دۆستایەتییەی ئێمە نەیار و دژبەری هەیە. \" ئازەربایجان دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای ئێران. دوو وڵات ٧٦٥ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە. سنوورەکەیان دەکەوێتە ئەو ناوچانەی کە لە دیوی ئێرانیش ئازەری نشینن. جگە لە بوونی باڵیۆزخانە لە پایتەختەکان، ئێران لە نەخجەوان و ئازەربایجانیش لە تەورێز کۆنسولخانەیان هەیە.", "summary": "ئێران لەسەر سنووری ئازەبایجان مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامدەدات، مانۆڕێک کە هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی ناکۆکییەکانی تاران و باکۆ. هێزی پیادە و ئاسمانی سوپای ئێران لەوێن تاوەکو توانای سەربازی خۆیان پێشانی دراوسێکەیان بدەن و لەو رێگەیەوە پەیامی سیاسییان بە بەرپرسانی ئازەربایجان بگەیێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/01102021", "category": "iran", "summary_length": 275, "article_length": 1615, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 765}, {"article": "ئەو پرۆژەیەی حکومەتی ئێران پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە ساڵی داهاتوو دەیەوێت دۆلاری چوار هەزار و ٢٠٠ تمەنی بۆ کڕینی ئارد و گەنم لابدات، بەڵام بۆئەوەی نرخەکان زۆر گران نەبن، خودی حکومەت بەشێک لە پارەی کڕینی نان لە رێگەی ئەو کارتە زیرەکەوە بۆ خەڵک دابین دەکات. لە ئیلام لەمێژە خەڵک گلەییان لە کوالێتیی نان هەیە؛ نانەواخانەکان تۆمەتبار دەکرێن کە نانەکانیان بچووکتر لە قەبارەی راستەقینەیە، کوالێتیشیان باش نییە. هاونیشتمانییەکی دانیشتووی شاری ئیلام دەڵێت، \"زۆربەی نانەواخانەکان، گونکی نانەکانیان بچووک کردووەتەوە\". حەسەن بەهرام نیا، پارێزگاری ئیلام دەڵێت، \"بەداخەوە زۆربەی نانەواخانەکان پاکوخاوێنییان نەپاراستووە، رەچاوی کوالێتیی، کێش و یاسای داخستنی نانەواخانەکانیشیان نەکردبوو\". نزمبوونی نرخی نان، کەمیی پشکی ئاردی حکومی بۆ نانەواخانەکان، گرانیی ئارد لە بازاڕی ئازاد، هەروەها خەرجیی زۆری بەرهەمهێنان، وایانکردووە نانەواخانەکان نەک تەنیا قازانجێکی ئەوتۆ نەکەن، بەگوتەی خۆیان تەنانەت زەرەریش بکەن. چەند مانگ لەمەوبەر لە ئیلام نرخی نان زیادکرا بۆئەوەی نانەواخانەکان کوالێتیی نان باشتر بکەن، بەڵام نانەواخانەکان پابەند نەبوون. پارێزگاری ئیلامیش هۆشداریی بە نانەواخانەکان داوە، ئەگەر تاوەکو یەک مانگی دیکە ئەو دۆخە باشتر نەکەن، رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر. حکومەت لەو بابەتەدا خۆی بە خاوەن ماف دەزانێت. نرخی نان لە نانەواخانەکان نرخی راستەقینەی نان نییە، بەڵکو تێچووی راستەقینەی نان زۆر زیاتر لە نرخی ئێستای نانە؛ بەڵام بۆئەوەی بەو نرخەی ئێستا، نان بە دەستی خەڵک بگات، حکومەت بەشێکی پارەکە دەدات بۆئەوەی بارگرانی بەسەر خەڵکەوە نەبێت. یەکێک لەو پێداویستییە سەرەکییانەی کە حکومەتی ئێران بە دۆلار بە نرخی چوار هەزار و ٢٠٠ تمەن دابینی دەکرد، گەنم بووە، بەڵام حکومەت دەیەوێت بۆ ساڵی داهاتوو دۆلار بە چوار هەزار و ٢٠٠ تمەن بۆ پێداویستییە سەرەکییەکان نەهێڵێت، زۆر کەسیش نیگەرانن کە ئەوە نرخی پێداویستییەکان زۆر بەرز بکاتەوە. بۆ نان، حکومەت دەیەوێت رێکاری تایبەت بگرێتەبەر، واتە کارتێکی تایبەت بە نان بە خەڵک بدات و خەڵکیش بەو کارتە نان بکڕن. مەسعود میرکازمی، سەرۆکی رێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران باس لەوە دەکات، \"ئەگەر کەسێک بیەوێت لە نانەواخانە نان بکڕێت، لەڕێی کارتەکەوە نرخی نوێی نان بە نانەواخانە دەدرێت، بەڵام کڕیار نان هەر بە نرخی کۆن دەکڕێت، ئەو پرۆژەیە کاری لەسەر دەکرێت\". هێشتا وردەکاریی زۆر لەسەر ئەو پرۆژەیە باس نەکراوە، بەڵام شارەزایانی ئابووری هۆشداری دەدەن کە ئەگەر بێتو هاوکاریی نەختینەیی حکومەت بە شێوەی راستەوخۆ بە خەڵک بدرێت، بارگرانییەکان لەسەر خەڵک زیاتر دەکات، بەتایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ نان کە خواردنێکی سەرەکیی سەر سفرەی بنەماڵە کەمداهاتەکانە و سێ ژەمە دەخورێت.", "summary": "حکومەتی ئێران سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژە بڕیارێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نان؛ بەپێی پرۆژە بڕیارەکەش هەر خێزانێک کارتێکی زیرەکی پێدەدرێت و خەڵک دەبێت لە رێگەی ئەو کارتە زیرەکەوە نان بکڕێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/12012022", "category": "iran", "summary_length": 185, "article_length": 2388, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 1093}, {"article": "رۆژی چوارشەممە، لقی ٢٨ی دادگەی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران، سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر ئارەش گەنجی، سکرتێری بۆردی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێراندا سەپاند. ناسر زەڕئەفشان، پارێزەری ئارەش گەنجی، بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێرانی راگەیاندووە، دادگە بە تۆمەتی \" ئەنجامدانی چالاکی دژی ئاسایشی نەتەوەیی\" بڕیاری سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ گەنجی دەرکردووە، هەروەها بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندەکردن لە دژی رژێم\" سزای ساڵێک و بە تۆمەتی \"ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان\" بڕیاری سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی دراوە، بەوەش کۆی سزاکەی ئارەش گەنجی گەیشتە ١١ ساڵ. ناسر زەڕئەفشان، ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، کۆی تۆمەتەکانی بەهۆی وەرگێڕانی کتێبی (کلیلی بچووکی دەروازەی گەورە: شۆڕشی رۆژئاوا)، ئاراستەی ئارەش گەنجی کردووە، کە کتێبێکە لەسەر رۆژئاوای کوردستان نووسراوە. لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کرابوون، ئارەش گەنجی، لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو، بە بڕی سێ ملیار تمەن بارمتە، تاوەکو رۆژی دادگاییکردنی ئازادکرابوو.", "summary": "ئارەش گەنجی، سکرتێری بۆردی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، بەهۆی وەرگێڕانی کتێبێک لەبارەی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانەوە، لەلایەن دادگەی شۆڕشی ئیسلامی تارانەوە بە ١١ ساڵ بەندکردن سزادرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/311220202", "category": "iran", "summary_length": 175, "article_length": 951, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 468}, {"article": "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ٠٢ - ١٠ - ٢٠٢١ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵدەدات کەڵک لە ململانێی نێوان ئێران و ئازەربایجان وەربگرێت و خۆی لە سنوورەکانی ئێران نزیک بکاتەوە، بەڵام ئێران بوونی ئیسرائیل و \"هەوڵی دنەدەرانەی لە نزیک سنوورەکانی\" قبووڵ ناکات. لە چەند هەفتەی رابردوو جۆرێک ململانێ لە پەیوەندییەکانی ئازەربایجان و ئێران دروستبووە. ئازەربایجان چەندین شۆفێری بارهەڵگری ئێرانی دەستبەسەرکردووە، باجی لەو بارهەڵگرە ئێرانییانە وەرگرتووە کە لە خاکی ئازەربایجانەوە دەچنە نێو ئەرمینیاوە و ئێرانیش لە سنوورەکانی لەگەڵ ئازەربایجان هێزێکی زۆری کۆکردووەتەوە و نمایشی سەربازی بەڕێوە بردووە. ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان هەفتەی رابردوو، تێپەڕبوونی بارهەڵگرە ئێرانییەکان بە خاکی ئەو وڵاتەدا بە نایاسایی لە قەڵەمدا و رەخنەشی لە نمایشە سەربازییەکەی هەفتەی رابردووی ئێران گرت. بەشێک لە رێگەی گواستنەوەی ئێران و ئەرمینیا بە خاکی ئازەربایجاندا تێپەڕ دەبێت. ئەو ناوچەیە پێشتر سەربە وڵاتی ئەرمینیا بوو، بەڵام نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا ئازەربایجان دەستی بەسەردا گرت. ئیسرائیل و ئازەربایجان پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان پێکەوە هەیە. نزیکەی ٤٠ % ی ئەو نەوتەی ئیسرائیل دەیکڕێت لە ئازەربایجانەوە هاوردەی وڵاتەکە دەکرێت و هاوکات ئیسرائیل دووەم فرۆشیاری چەکە بە ئازەربایجان. لەلایەکی دیکەشەوە ئازەربایجان دەیەوێت هێڵێک لەنێوان ناوچەی خودموختاری نەخجەوان و ئازەربایجاندا بکاتەوە، کە ئێستا خاکی ئەرمینیا لێکی جودا کردوونەتەوە، بە کێشانی ئەو هێڵە جوگرافیای سیاسیی ناوچەی باکووری رۆژئاوای ئێران دەگۆڕێت و، ئەگەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەو دوو وڵاتە نەپچڕێنێت، رووبەڕووی کێشەی دەکاتەوە، بۆیە ئێران پێی هەستیارە.", "summary": "لە درێژەی ململانێیەکان ئێران و وڵاتی ئازەربایجان، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریدا کە ئەم وڵاتە \"گۆڕانکاریی جیۆپۆلیتیکی و گۆڕان لە سنوورەکانی\"دا قبووڵ ناکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/03102021", "category": "iran", "summary_length": 155, "article_length": 1550, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 724}, {"article": "دانیشتووانی کەمپەکە باس لەوە دەکەن، ماوەی ٩ ساڵە لە وەرزی زستاندا دوچاری ھەمان کێشە دەبنەوە. لە کاتی بەردەوامبوونی بارانەکەدا ئاوارەکان لە چادرەکانیان چوونەتە دەرەوە، بەڵام لە دۆخێکی ناجێگیردان و نازانن روو لە کوێ بکەن. یەکێک لە دانیشتووانی کەمپەکە باسی لەوە کردووە کە خۆی و ھاوژینەکەی و پێنج منداڵی لە چادرێکدا دەژین و بەھۆی ئەوەی ئاو چووەتە جادرەکەیانەوە ئێستا بەبێ جێگە و رێگەن. ئەو ئاوارانە داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خێرخوازان دەکەن بە ھانایانەوە بچن.", "summary": "بەھۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی شەوی رابردوو پارێزگای ئیدلبی گرتەوە چادری ٥٠ هەزار ئاوارەی کەمپی کەفرعرووق ئاویان تێچوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/18012021", "category": "syria", "summary_length": 116, "article_length": 471, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 217}, {"article": "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات، راگەیێندراوێکیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی گرتووخانەی حەسەکە \"غوێران\" بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: \"هێزەکانمان لەگەڵ شانەیەکی تیرۆریستی کە هێشتا لە ناسنامەی دڵنیانین مامەڵە دەکات، کە هەوڵیداو پشتیوانی ئەو داعشانە بکەن لە بەشی باکووری گرتووخانەی سناعە لەلای غوێران لە باشووری شارەکە، هێزەکانمان چوونەتە سەر چەند پێگەیەکی دیاریکراو لەو گەڕەکە بۆ راوەدوونانی ئەو ئەندامە تیرۆریستانە\". هەسەدە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاشکرای کردووە هێزەکانیان گەمارۆی ئەمنیی سەر شورای باکووری گرتووخانەکەی حەسەکەیان تەسککردووەتەوە، و بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وردیان کردووە، بەهۆیەوە ١٣ چەکداری داعشیان کوشتووە لەوانەی هێرشیان بردە سەر گرتووخانەکە و دووانیشیان دەستگیرکردووە. هێزەکانی سووریای دیموکرات هەڕەشەی ئەوەش دەکات هێزەکانیان رێگە نادات هیچ کەسێک لەو داعشانە لە سزای خۆی هەڵبێت و دەربازی ببێت و بۆ ئەوەش هێزەکانیان بە وردی شەڕدەکەن بۆ ئەوەی رێگە لەو دەربازبوونە بگرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ - ١ - ٢٠٢٢ روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی رووداوەکانی گرتووخانەی حەسەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ١٢٣ کەس کوژراون. شەوی پێنجشەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە رێگەی چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر گرتووخانەیەکی حەسەکە، کە بە گرووخاتەی سناعە یان غوێران ناسراوە و ٥٠٠٠ چەکداری پێشووی داعشی تێدایە. هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزێکی زۆری لە دەوروبەری گرتووخانەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٨٠ چەکداری داعشیان کوشتووە و نزیکەی ١٠٠ چەکداریشیان دەستگیرکردووەتەوە.", "summary": "هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند \"گرووپێکی تیرۆریستی\" هەوڵیانداوە پشتیوانی ئەو چەکدارانەی داعش بکەن، کە لەگرتووخانەی حەسەکە (غوێران)ن، دەشڵێت دەستیان بە هێرشکردنە سەر چەند پێگەیەکی دیاریکراوی داعش لە گەڕەکەکە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/230120221", "category": "syria", "summary_length": 228, "article_length": 1452, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 658}, {"article": "کارێن ئەبوزەید، کۆمسیاری لیژنەکە رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ئەیلوول لە رێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی تۆمارکراوەوە، راپۆرتەکەی لە ٤٦ ـەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان خستەڕوو. کۆمسیاری لیژنە تایبەتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ئەم مانگانەی دواییدا، شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا زیادیان کردووە، ئەوەش وێڕای هەبوونی ئاگربەست لە هەندێک لەو شوێنانەوە. بە گوتەی کارێن ئەبوزەید، \"دامرکاندنەوەی کاتیی گرژییەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا، کە بەهۆی ئاگربەستەکەی ئاداری ساڵی ٢٠٢٠ی نێوان رووسیا و تورکیا هاتەکایەوە، ئێستا بەرەو نەمان دەچێت، ئەوەش بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانی و تۆپباران. دامەزراوە تەندروستییەکان، بازاڕەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل هێرشی ئاسمانی و زەومینییان کراوەتەسەر کە هەندێکجار بوونەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل. لە هەمان کاتدا، باشووری وڵات هەندێک شەڕی بەخۆوە بینیوە کە لە ئاگربەستی ساڵی ٢٠١٨ وە وێنەیان نەبووە\". راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پشتگیرییان دەکات، لە عەفرین \"پێشێلکاریی گەورەیان\" بەرامبەر کورد ئەنجامداوە. کارێن ئەبوزەید لەبارەی عەفرین و سەرێکانێ - وە گوتی، \"سوپای سووریای ئازاد لەم ناوچەیە بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوام بووە لە بێبەشکردنی خەڵکی سڤیل، بەتایبەتیش ئەوانەی بە رەچەڵەک کوردن، لە ئازادییەکەیان. ژمارەیەک کەیسی دۆکیۆمێنتکراوی ئەشکەنجەدانی خەڵک تۆمارکراون، لەنێویشیاندا بەکارهێنانی تووندوتیژیی سێکسی لەکاتی دەستگیرکردنیاندا\". ئەمە ٢٤ ەمین راپۆرتە لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا پێشکێشی دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە لە هەرێمەکانی عەفرین و سەرێکانیی سەر بە حەلەب، خەڵکی سڤیل بەهۆی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە لە ترسدا دەژین، \"کە زوو زوو لە ناوچە سڤیلە قەرەباڵخەکاندا دەتەقێندرێنەوە، لەوانەش لە بازاڕ و شەقامە قەرەباڵخەکان کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەهۆیانەوە گیانیان لەدەستدەدەن\". کارین ئەبوزەید کە خۆی یەکێکە لە نووسەرەکانی راپۆرتەکە، بە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی گوتووە، ئەوان لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوشتنی لانیکەم ٢٤٣ ژن، پیاو و منداڵیان لە حەوت هێرشی لەو شێوەیەدا تۆمارکردووە، بەڵام ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە \"ئاماری راستەقینەی کوژرانی خەڵکی سڤیل زۆر لەوە زیاترە\". هەروەها گوتیشی، تۆپبارانکردنیش بەردەوام بووە و تۆپبارانەکەی ١٢ی حوزەیرانی بە نموونە هێنایەوە، کاتێک چەند شوێنێک لە عەفرین کرانە ئامانج، \"ئەوەش بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و وێرانبوونی چەند بەشێکی نەخۆشخانەی شیفا\"، ئەو کات هێزەکانی تورکیا هەسەدەیان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد. کۆمسیاری لیژنەی UN بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا بە رەشبینییەوە باس لە دۆخی مافی مرۆڤ لە سووریا دەکات و دەڵێت، \"لایەنەکانی ململانێکە بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و زەوتکردنی مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی سووریا\". لە کاتێکدا کە بەشار ئەسەد پێ دەنێتە چوارەم خوولی سەرۆکایەتییەکەیەوە، بە کۆنترۆڵکردنی نزیکەی ٧٠ % ی خاکی وڵاتەکەی و ٤٠ % ی دانیشتووان، کۆمسیاری لیژنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، \"هیچ هەنگاوێک بۆ یەکخستنەوەی وڵات یان ئاشتەوایی راستەقینە دیار نییە. بە پێچەوانەوە، دەستگیرکردنی هەڕەمەکی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە نەگۆڕی ماوەتەوە و ئێمە بەردەوامین لە تۆمارکردنی پێشێلکاریی گەورەی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ\". کارێن ئەبوزەید ئەوەی خستەڕوو، بە درێژایی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، حکومەتی سووریا، بەرەی تەحریری شام، سوپای سووریای ئازاد و هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە \"بەردەوام بوون لە هێشتنەوەی ژمارەیەکی زۆری دەستبەسەرکراوان لە بارودۆخی زۆر ناخۆشدا، کە رەنگە ئەو دەستبەسەرکراوانەی تەندروستییان لاوازە، لەو شوێنانەدا لە پەتای کۆرۆنا بە زیندوویی رزگاریان نەبێت. لە کاتێکدا کە دەیەی رابردوو چەندین شەپۆلی دەستگیرکردنی هەڕەمەکیی بەخۆیەوە بینیوە، لە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی خۆپێشاندەران لە رۆژەکانی سەرەتاوە بگرە تاوەکو دەگاتە بەندکردنی بەکۆمەڵی پیاوان، ژنان و منداڵان لە ئەمڕۆدا، ئەو شتە بەردەوام هەبووە\". سەرۆکی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا، بە ئەنجوومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوەکەی گوت، \"ئەو خێزانە سووریانەی ئازیزانیان لەدەستداوە، مافی ئەوەیان هەیە راستی لەبارەی شوێن و چارەنووسی کەسوکارەکانیان بزانن\". هەروەها پێشنیاری کرد کە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان \"ئاسانکاری بکەن بۆئەوەی میکانیزمێک دروستبکرێت بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی، بۆئەوەی پشتگیری لە کەیسی بزربووان بکات و بەدواداچوونیان بۆ بکات، لەنێویشیاندا ئەو کەسانەی کە شوێنبزر کراون\". بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەسەدە بەردەوامە لە \"هێشتنەوەی زیاتر لە ١٠ هەزار چەکداری پێشووی داعش لە زیندانەکانی سەرانسەری رۆژهەڵاتی سووریادا\". کارێن ئەبوزەید دەڵێت، لەو ١٠ هەزار کەسە \" ٧٥٠ یان کوڕن کە لانیکەم لە ١٠ شوێندا بەند کراون\". ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کرد، \"جێگەی سەرنجە کە چەندین ساڵ دوای تێکشکانی داعش لەسەر زەوی، هەزاران ژن و منداڵ بە شێوەیەکی نایاسایی لەو کەمپانەدا بەند کراون کە دەکەونە سەرانسەری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەو ناوچەیەی کە بە سەرکردایەتیی هەسەدە لەلایەن هاوپەیمانییەکی کوردییەوە کۆنترۆڵ کراوە\". بەگوێرەی ئەو راپۆرتە \"لە کەمپی هۆل و ئەوانی دیکەی کە دەکەونە نزیک سنووری عێراق لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، نزیکەی ٤٠ هەزار منداڵ هێڵدراونەتەوە؛ نزیکەی نیوەیان عێراقین. حەوت هەزار و ٦٠٠ کەسیان خەڵکی ٦٠ وڵاتی دیکەن\". لە نێوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩ وە تاوەکو ئێستا، وەکو راپۆرتەکە ئاماژەی پێدەدات، نزیکەی پێنج هەزار منداڵی سووری لەو کەمپانە \"ئازادکراون و گەڕێندراونەتەوە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی\" سووریا، ئەوەش لەژێر سایەی ئەو رێککەوتنانەی کە بە رێککەوتنی خێڵەکی ناودەبرێن. هەروەها نزیکەی ١٠٠٠ منداڵی بیانییش لە کەمپەکان براونەتە دەرەوە و گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانیان. بەڵام راپۆرتەکە باس لەوە دەکات، کە زۆربەی منداڵە بیانییەکان \"هێشتا لە ئازادی بێبەشن، چونکە وڵاتە بنەڕەتییەکانیان رەتیدەکەنەوە وەریانبگرنەوە. زۆربەشیان لە تەمەنی خوار ١٢ ساڵیدان\". لەبارەی ئەو منداڵانەوە کارێن ئەبوزەید ئەوەی خستەڕوو، \"هیچ کەس بە هیچ تاوانێک تۆمەتباریان ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵە، لە بارودۆخی زۆر خراپدا هێڵدراونەتەوە و لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش کراون. پێویستە ئەم منداڵانەش بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆیی بپارێزرێن. پاراستن هەرگیز بە واتای بەندکردنی بێ کۆتایی منداڵان نایەت. یەکەمین هەنگاوی راستکردنەوەی دەستگیرکردنی نایاسایی بریتییە لە ئازادکردن. سزادانی منداڵان بەهۆی تاوانی دایک و باوکەکانیان، هیچ پاساوێکی نییە\". لە راپۆرتەکەی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا، ئاماژە بەوەش کراوە، دۆخی ئابووریی سووریا بەهۆی سزاکانەوە خراپتر بووە و سەرەنجام دۆخی مرۆییش رووی لە خراپی بووە. ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازێکی خستە بەردەم وڵاتانی ئەندام لە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان \"کە هەموو بەربەستێکی بەردەم یارمەتیی مرۆیی لاببەن، لەنێویشیاندا ئەوانەی کە بەهۆی سزاکانەوە گەورەتربوون و وایانکردووە کە رێوشوێنی چاوپۆشیکردن لە گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان ئاڵۆزتر و زەحمەتتر بن\". ئەوەش لە کاتێکدایە، راپۆرتی ئاژانسی یونیسێف بۆ مانگی تەممووزی ئەمساڵ نیشانی دەدات، لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان ١٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە کە شەش ملیۆن و ٨٠ هەزاریان منداڵن؛ شەش ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و دوو ملیۆن و ٥٦٥ هەزار منداڵ لە ناوچە دوورە دەستەکاندا دەژین کە گەیشتنی یارمەتیی مرۆیی پێیان زەحمەتە. کارێن ئەبو زەید دەڵێت، \"بە درێژایی ئەو ئازارچەشتن، پێشێلکاری و دەستدرێژییانەی لەم دەیەی رابردوودا ئێمە وەکو کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، هەوڵمانداوە شایەتییان لەسەر بدەین، ئەم ململانێ، دەستگیرکردن، شوێنبزرکردن، ئەشکەنجەدان، قەدەخەکردنی ئازادیی رادەربڕین، چەوساندنەوە، چارەسەرنەبوونی کێشەی مافی نیشتەجێبوون و سەروەت و سامان و ژمارەیەکی زۆری کێشەی دیکە، هۆکاری ریشەییان بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە. تاکە جیاوازی کە ئێستا هەیە ئەوەیە، ئێستا تەنیا حکومەتی سووریا نییە، بەڵکو ژمارەیەک گرووپی جیاجیای چەکدار و تیرۆریستیش خاکیان کۆنترۆڵکردووە کە ئەوانیش چەند جۆرێکی پێشێلکاری و دەستدرێژی دژی خەڵکی ئاسایی سووریا ئەنجامدەدەن و زیانیان پێدەگەیێنن\".", "summary": "لیژنەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا لە دوایین راپۆرتیدا دەڵێت، لە هاوینی ئەمساڵدا تووندوتیژی و شەڕ لە چەند بەشێکی سووریا سەریهەڵداوەتەوە، ئەوەش وایکردووە ئاوارەکان نەتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/240920211", "category": "syria", "summary_length": 234, "article_length": 7401, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 3380}, {"article": "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سزاکانی ئەمڕۆ پێیان دەگوترێت سزاکانی حەما و مەعەڕەت نوعمان، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ بیرهێنانەوەی ئەو تاوانانەی حکومەتی سووریا لە هەفتەی کۆتایی مانگی تەمموزی ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٩ لەو شوێنانە ئەنجامیدان. وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، ٩ ساڵ پێش ئێستا سەربازانی سووریا \"گەمارۆیەکی دڕندانەی شاری حەما\"یان دا و ژمارەیەک خۆپێشاندەریان کوشت. ساڵێک پێش ئێستاش، حکومەتی سووریا و هاوپەیمانەکانی بازاڕێکی قەرەباڵخیان لە شاری مەعەڕەت نوعمان لە باکووری رۆژئاوای وڵات بۆردوومانکرد و ٤٢ کەسی بێتاوانیان کوشت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سوپای سووریا بووەتە سیمبولی دڕندەیی و سەرکوتکردن و گەندەڵی. ئەو سوپایە سەتان هەزاری هاووڵاتی مەدەنی کوشتووە و دەستگیرکردووە، خۆپێشاندەرانی ئاشتییانەی ئەشکەنجەداوە، قوتابخانە و نەخۆشخانە و بازاڕەکانی وێرانکردوون بێ گوێدانە ژیانی خەڵک. لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، سزا بەسەر زوهێر تەوفیق ئەسەد، ژنبرای حافیز ئەسەد، کەڕام ئەسەد، کوڕە گەورەی زوهێر تەوفیق ئەسەد، حافیز ئەسەد، کوڕە گەورەی بەشار ئەسەد و یەکەی یەکی سوپای سووریادا دەسەپێندرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، کاتی ئەوە هاتووە شەڕە ناپێویست و دڕندانەکانی ئەسەد کۆتاییان بێت و ئامانجێکی سەرەکی ئەم سزایانەش هەر ئەوەیە. هەروەها، چارەسەری سیاسی لەسەر بنچینەی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تاکە رێگەی گونجاوە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەک کە شیاوی خەڵکی سووریا بێت. لە هەمانکاتدا، پێویستە ئەو کەسانە سزابدرێن لە سووریادا تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە. لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، \"رژێمی ئەسەد و پاڵپشتیکارانی بژاردەیەکی سادەیان لەبەردەمدایە: هەنگاونان بە ئاراستەی چارەسەری سیاسی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریا، هەروەک چۆن بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایش داوای دەکات یان سەپاندنی سزای وێرانکەر\". لە ساڵی ٢٠١١ شەڕی ناوخۆی سووریا دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس کوژراون و زیاتر لە ١١ ملیۆن کەسی دیکەش بوونەتە ئاوارە و کۆچبەر.", "summary": "حکومەتی ئەمریکا ١٤ کەسایەتی و لایەن و کۆمپانیای سووری خستە لیستی سزاکانەوە و ئاماژە بەوەشدەکات، گوشارەکان لەسەر دیمەشق بەردەوام دەبن تاوەکو لەسەر بنچینەی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان قەیرانی وڵات چارەسەر دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/290720201", "category": "syria", "summary_length": 232, "article_length": 1857, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 861}, {"article": "لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانێک کە لە جێگری یاریدەدەری بەوەکالەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای پرسی: بەرنامەی هاوکارییەکانی ئیدارەی بایدن وەکو ئەوەی ترەمپە کە باوەڕیان وابوو دەبێت وڵاتانی دیکە پێی هەستن نەک ئەمریکا؟ ستان براون، جێگری یاریدەدەری بەوەکالەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەڵامیدایەوە و رایگەیاند، \"چاو بە سووریا دەخشێنینەوە بۆ ئەوەی بزانین پێویستە چ جۆرە هاوکارییەک زیادبکەین. \" براون ستایشی کارەکانی ئەمریکای کرد لە سووریا و باسی لەوە کرد، ناوچە و ژێرخانێکی گەورەیان لە مین و بۆمبی چێندراو پاککردووەتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی خەڵکی سووریا ئەوانەی دەربەدەربوون بگەڕێنەوە وڵاتەکە. ستان براون دەشڵێت \"لە عێراقیش لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا راستەوخۆ دوای شەڕەکان دەچنە ئەو ناوچانە بەمەبەستی پاککردنەوەیان لە مین و تەقەمەنی. \" ئەوە لەکاتێکدایە کۆتایی مانگی رابردوو، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە زیاتر خراپبوونی بارودۆخی سووریا دا و رایگەیاندبوو، سووریا ١٠ ساڵە رووبەڕووی مردن، نەخۆشی، وێرانکاری و ئاوارەبوون بووەتەوە. ئەوەشی گوتبوو کە ١٠ ملیۆن سووری ئاوارەن و ١٠ ملیۆنی دیکەش پەنابەری وڵاتانی ناوچەکەن، ئەوانەش پێویستیان بە لانیکەم ١٠ ملیار دۆلاری ئەمریکییە و زۆرجاریش بەڵێنی وڵاتان بە پێشکێشکردنی هاوکارییە داراییەکانیان، تەنیا وەکو مەرەکەبی سەر کاخەز و میدیا دەمێنێتەوە. دەقی وەڵامەکەی ستان براون، جێگری یاریدەدەری بەوەکالەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا \"سووریا بەتایبەت لەژێر چاوپێداخشاندنەوەیە بۆ ئەوەی بزانین پێویستە چ یارمەتییەک زیادبکەین. لەرێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێموابێ ملیۆنێک دۆلارمان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی سەلامەتی لە سووریا تەرخانکردووە. بەرلەوەش ئۆپەراسیۆنی فراوانی پاککردنەوەی ناوچەکانمان لە بۆمبی چێندراو ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ژێرخانی گرنگ بە پاکی بمێنێتەوە، دەرفەتیش بدەینە خەڵک بگەڕێنەوە سووریا. ئەم جۆرە کارانەمان لە عێراق و دوای نەمانی داعش هێشتا بەردەوامن، پێموابێ لەوێ سەرقاڵی پاککردنەوەی ٥٠٠ ناوچەین، بۆیە هێشتا سەرقاڵی ئەو کارەین کە لە چوارچێوەی ئاوەدانکردنەوەدا لە هەندێک لەو ناوچانە راستەوخۆ لەدوای شەڕ و دوای کۆتاییهاتنی شەڕیش ئەنجامدەدرێن. \"", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، چاودەخشێننەوە بە هاوکارییەکانیان بۆ سووریا و دەیانەوێت بزانن پێویستە چ جۆرە هاوکارییەک پێشکەشبکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/06042021", "category": "syria", "summary_length": 142, "article_length": 1879, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 825}, {"article": "عوبێد ئەلحەیانی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی ناوخۆیی عەفرین رایگەیاند، لە رۆژی ١٦ی ئادارەوە تاوەکو ٢١ی ئادار سەرجەم دەروازەکانی شاری عەفرینیان داخستووە و رێگە نادەن کەس لە دەرەوە بچێتە نێو شاری عەفرین. ئەلحەیانی دەڵێ، بەهۆی تێپەڕبوونی ٣ ساڵ بەسەر \"کۆنترۆڵکردنی عەفرین\"، گومان دەکرێ لەو رۆژانەدا هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە شارەکەدا بکرێت، بەو هۆیەوە ئەو بڕیاری قەدەخەیە دراوە و بڕیارەکە لە کاژێر ٨ی شەو تاوەکو کاژێر ٨ی بەیانی جێبەجێ دەکرێ. رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارە سوورییە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ژێر ناوی \"ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون\" دەستیپێکرد. دوای ٥٨ رۆژ بەرگریی رۆژی ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ سوپای تورکیا و گرووپەچەکدارە سوورییەکان کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات ناوەندی شاری عەفرینیان داگیرکرد. بەهۆی شەڕی عەفرینەوە نزیکەی ٣٠٠ هاونیشتمانی سڤیل کوژران و زیاتر لە یەک هەزار و ٥٠٠ سڤیلی دیکەش برینداربوون، هەروەها نزیکەی ٣٠٠ هەزار کوردی نیشتەجێی ئەو هەرێمە دەربەدەر و ئاوارە بوون. زۆربەی ئاوارەکان لە رۆژهەڵاتی عەفرین لەو کامپ و گوندانەی هەرێمی شەهبا نیشتەجێن، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە دان. دوای دەستبەسەرداگرتنی عەفرین، ماڵ و موڵکی هاونیشتمانیانی کورد تاڵانکران. پرۆسەی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەستیپێکرد و حکومەتی کاتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا زمانی کوردیی لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خوێندن دەرهێنا. نەسر حەریری، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی سووریا، دەڵێت: \"ئەو ناوچانە ئازادکراون، درۆت لەگەڵ دەکەم ئەگەر بڵێم دۆخەکە زۆر باش و ١٠٠ % نموونەییە، لەو ناوچە ئازادکراوانە ئاڵنگاریی هەن، ئەو ناوچەیە بەرپرسیاریەتی هەیە، دامەزراوەی تازە پێگەیشتووەی هەن، کە نوێنەرایەتی حکومەتی کاتی سووریا دەکات، من بە راشکاوانە قسە دەکەم، ئێمە و برایانی تورک هاوبەشین لەو ناوچەیەدا\" بەگوێرەی راپۆتی رێکخراوی سیزفایەر کە رێکخراوێکی بەریتانییە لە بواری مافەکانی مرۆڤ کاردەکات، تورکیا رێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی عەرەبی زیاتر بچنە عەفرین و بەمەش دیمۆگرافیای شارەکەی گۆڕیوە، پێش هێرشەکانی تورکیا ٩٢ % ی نیشتەجێی عەفرین کوردبوون، بەڵام ئێستا عەرەب لەگەڵ تورکمان لە عەفرین نزیکەی ٧٠ % ی شارەکە پێکدەهێنن. لە سەرەتای ئاداری ٢٠٢٠ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ەوە تاوەکو کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ بەهۆی شەڕی ئیدلب لە سووریا ١٨٤ هەزار و ٥٤٧ کەس لە ئیدلب و دەوروبەری چوونەتە هەرێمی عەفرین. ئەمە لەکاتێکدایە رێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین دەڵێ، لە ماوەی ئەو ٣ مانگەدا ٢٥٠ - ٣٠٠ هەزار کۆچبەر لە ئیدلب و حەلەب گەیشتوونەتە هەرێمی عەفرین.", "summary": "سبەی پێنجشەممە سێ ساڵ بەسەر داگیرکردنی ناوەندی شاری عەفرین تێدەپەڕێت. گرووپە چەکدارە سوورییەکانی سەر بە تورکیا لە ترست تۆڵەکردنەوە بۆ ماوەی ٥ رۆژ چوون و هاتنیان بۆ سەنتەری شارەکە قەدەخە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/17032021", "category": "syria", "summary_length": 193, "article_length": 2307, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 1112}, {"article": "سیهانووک دیبۆ، ئەندامی شاندی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات کە لە رووسیایە، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بڕیارە شاندەکە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەل لە مۆسکۆ واژۆ بکات، یاداشتنامەکە چەند خاڵێکی تێدایە، تایبەت بە دیدی هەردوولا بۆ چارەی سیاسی لە سووریا\". سیهانووک دیبۆ راشیگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانییەکەی، شاندەکەی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە مۆسکۆ چەند دیدارێکی دەبێ و یەکێك لەو دیدارانە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا.", "summary": "شاندێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات - مەسەدە بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد و ئەندامێتی سەنحاریب بەرسووم، حیکمەت حەبیب و سیهانووک دیبۆ ماوەی دوو رۆژە بە بانگهێشتێکی فەرمی لە رووسیایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/29082020", "category": "syria", "summary_length": 180, "article_length": 481, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 211}, {"article": "بلینکن، رۆژی چوارشەممە، بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی رۆژنامەڤاکە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"من خۆم پابەندکردووە بە گەڕاندنەوەی هەموو ئەو ئەمریکیانەی کە بە بارمتەکراون یان بە ناڕەوا لە دەرەوە دەسگیرکراون. ئێمە پێمانوایە، لە دەستی بەشار ئەسەد دایە کە ئۆستن ئازاد بکات. \" بلینکن هەروەها گوتوویەتی: \"پێویستە ئۆستن تایس رێگەی پێ بدرێت بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ نێو ئازیزانی کە زۆر بیری دەکەن، بۆ نێو وڵاتەکەی کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکات. \" نێد پڕایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، ئەمریکا داوای یارمەتیی لە بەرپرسانی سووریا کردووە بۆ ئەوەی تایس و ئەمریکییە ونبووەکانی دیکە بدۆزرێنەوە. تایس فۆتۆگرافەرێکی رۆژنامەڤانیی سەربەخۆ بوو و بۆ هەریەکە لە ئاژانسەکانی فرانس پرێس، واشنتن پۆست و چەندین تۆڕی دیکەی نێودەوڵەتی کاری دەکرد. دوای ئەوەی کە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٢ لە خاڵێکی پشکنینی نزیک دیمەشق دەستگیرکرا، دیارنەما. ساڵی رابردوو، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بەرپرسێکی کۆشکی سپی، لە سەردانێکی دەگمەندا نارد بۆ سووریا بۆ ئەوەی ئۆستن تایس و رۆژنامەڤانێکی دیکەی سووریی هەڵگری وەڵاتینامەی ئەمریکی بە ناوی ماجد کەمالماز ئازادبکرێن، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. ئەم داواکارییەی ئەمریکا لە سووریا لە کاتێکدایە کە هیچ پەیوەندیێکی دیپلۆماسیی لە نێوان دیمەشق و واشنتندا نییە و ئەمریکا بەردەوامە لە دوورەپەرێزکردنی ئەسەد کە هێزەکانی توانیویانە لە شەڕێکی خوێناویی یەک دەیەییدا، زۆربەی ناوچەکانی سووریا کۆنتڕۆڵبکەنەوە. زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس لە شەڕی نێوخۆی سووریادا کوژراون و ملیۆنانی دیکەش ئاوارە بوون.", "summary": "ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کردووە دەسەڵاتی خۆی بۆ ئازادکردنی ئۆستن تایس، تەمەن ٤٠ ساڵ، رۆژنامەڤانی ئەمریکی بەکاربێنێت، کە نۆ ساڵ لەمەوبەر رفێنراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/11082021", "category": "syria", "summary_length": 195, "article_length": 1384, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 645}, {"article": "لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت: \"بەشار ئەسەد بەو کارەی هەڵەیەکی گەورە ئەنجام دەدات\"، هەروەها بۆرێل داوا دەکات هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ و دادپەروەرانە لە سووریا ئەنجام بدرێت و زیندانیانی سیاسی ئازادبکرێن، ئەگەر نا، سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن. بڕیارە چوار مانگی دیکە لە سووریا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکە بکرێت، جۆزێپ بۆرێل لەو بارەوە دەڵێت: \" هەڵبژاردنی سەربەخۆ و دادپەروەرانەی ناوێت. بەڵکو لە مانگی حوزەیران، ئەسەد هەڵبژاردنی تایبەت بە خۆی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە کە خۆی براوە دەبێت\". ئەو شێوازە هەڵبژاردنە لە سووریا بەتەواوی لە لایەن بۆرێل رەتدەکرێتەوە و دەڵێت: \"هیچ شتێکی دیکە لەو هەڵەیە گەورەتر نابێت. ئاشتی لە رێگەی تێکشاندنی خەڵک و تێکشکاندنی ئۆپۆزسیۆنەوە بە دی نایەت، و لەوەشەوە بە دی نایەت تۆ پاڵ بە جەنگێکەوە بنێیت تا تەواوی وڵاتەکەت بە چۆکدا بدەیت. \"", "summary": "ئەمڕۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی شەڕی ١٠ ساڵەی نێوخۆی سووریا کۆبووەوە. جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سووریا بە ئەندام پەرلەمانە ئەوروپییەکانی راگەیاند کە بەشار ئەسەد دەیەوێت لە رێگەی ئەو هەڵبژاردنانەوە، لە کورسی دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و وا پێشانی جیهان بدات کە \"سووریا لە ئاشتیدایە\" تا سزاکان لەسەری لاببرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/10032021", "category": "syria", "summary_length": 367, "article_length": 823, "summary_token_count": 171, "article_token_count": 392}, {"article": "تائێستاش دۆسیەی سووریا بە یەکێك لە ئاڵۆزترین دۆسیەکانی بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دادەنرێت. بۆیە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر پرسی سووریا و چەند بڕیارێکی پێشووی تایبەت بەو وڵاتە تاوتوێ بکات. لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چەند بڕیارێكی پێشووی ئەنجوومەنەکە تایبەت بە سووریا تاوتوێ دەکات. بڕیاری ٢١١٨ی ساڵی ٢٠١٣ی تایبەت بە کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی چەکی کیمیایی لە سووریا. بڕیاری ٢٢٦٨ ساڵی ٢٠١٦ی تایبەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە سووریا و پێشێلکارییەکانی. بڕیاری ٢٢٥٤ ساڵی ٢٠١٥ی تایبەت بە ئاگربەست و رێککەوتنی سیاسی لە سووریا لەنێویاندا سازدانی هەڵبژاردن و گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی بە شێوەیەکی ئاشتییانە. یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی تایبەت بە سووریا کە ئەنجوومەنەکە تاوتوێ دەکات پرسی ئاوارە و پەنابەرانی سووریایە. ئەو پرسە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپای خستووەتە ژێر گوشارەوە و زۆر جار لە ئاستیدا دەستەوەستان بوون. محەمەد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی بەرپرسیارێتی و دادوەریی سووریا دەڵێت: \"ئێمە هیوادارین بە تیشکخستنە سەر پرسی پەنابەران، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کە ئێستا سەرقاڵی چاوخشاندنەوەن بە سیاسەتەکانی تایبەت بە پەنابەرانی سووریا، ئاگاداری ئەو پێشێلکارییانە بن کە دەرهەق بە پەنابەرە سوورییەکان دەکرێن. بارودۆخی سووریا زۆر خراپ و ناجێگیرە و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت و نابێت پەنابەرە سوورییەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ سووریا، چونکە لەوێ بە دڵنیاییەوە رووبەڕووی کوشتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان دەبنەوە. سووریا وڵاتێك نییە کە تێیدا ئاسایش هەبێت... سووریا وڵاتێک نییە کە تۆ پەنابەرە هەڵاتووەکانی بۆ بنێریتەوە. \" بە گوێرەی بەرنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرجەم مەلەفە تاوتێکراوەکان لە رێگەی راپۆرتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەش بە ئەنجوومەنەکە دەکرێت و تێیدا دوایین پێشهاتەکان و ئەو کارانەی کە کراون و ئەوانەشیان کە شکستیان هێناوە دەخرێنە بەر باس و لێکۆڵینەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت لە کۆتایی مانگی رابردوودا بەسەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا لە جنێڤ کۆبووەوە بەبێ ئەوەی هیچ بەرەوپێشچوونێک رووبدات. لایەنی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا نەیانتوانی لەسەر نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری وڵاتەکەیان رێکبکەون. ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە کە لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا دەکرێت. پێشتر بایدن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دا هاوئاهەنگییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چڕتر بکات، بەڵام هێشتا نازانرێت رادەی راستیی ئەو بەڵێنانەی بایدن تا چەند لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا و لە بەردەم ڤیتۆکانی چین و رووسیادا کارا و چالاک دەبن.", "summary": "رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٠٢/٠٣ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و تێیدا دوایین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/03022021", "category": "syria", "summary_length": 114, "article_length": 2450, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 1109}, {"article": "کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ هانی تورکیا دەدات دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێی سەربەخۆ بکات لەو پێشێلکارییانەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی و هێزەکانی نزیک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێن. بە گوتەی تورکیا، نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی پەکەکە و یەپەگە و رژێمی سووریای نەهێناوە کە ئەوان بەرپرسیاری سەرەکی ئەو پێشێلکارییانەن باسدەکرێت. پێشتر میشیل باچلێ، کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بارودۆخی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە شوێنەکانی وەک عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی زۆر خراپە و تووندوتیژی و تاوانی زۆریان تێدا دەکرێت. نووسینگەی میشیل باچلێ بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا پێشێلکاریی جیددی لەو ناوچانە تۆمارکراون، لەوانەش زیادبوونی ژمارەی کوشتن، رفاندن، \"گواستنەوەی نایاساییانەی خەڵکی\"، دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵکدا. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە، ناونەهێنانی پەکەکە / پەیەدە وەک ئەنجامدەری \"کارە تیرۆریستییەکان\" دژی هاووڵاتیانی سڤیل لە باکووری سووریا کەموکورتییەکی گەورەیە. لە راگەیێندراوەکەی تورکیادا ئەوەشهاتووە، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە و کاردەکات بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکان بۆ شوێنی خۆیان. نووسینگەی کۆمیسیارە باڵاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و بەهۆی تەقەمەنی و مینەوە بە لای کەمەوە ١١٦ هاووڵاتیی سڤیل لەو ناوچانە کوژراون و ٤٦٣ کەس برینداربوون. ١٥ کەس لە کوژراوەکان ژن بوون، ٢٠ ـیان کوڕ و ٢ کەسیشیان کچ بوون. لە هەمان کاتدا ژمارەیەک هاووڵاتی رفێندراون، هەندێک لەوانیش ژن و منداڵ بوون و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی هەندێکیان دیار نییە. هاوکات، زیادبوونی شەڕ لە نێوان گرووپە چەکدارەکان لەسەر دەسەڵات ژیانی خەڵکی و ژێرخانەکەیانی خستوەتە مەترسییەوە. نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوەش دەکات، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵکیدا گرتووە و تاڵانیان کردووە و خەڵکی خۆیان چوونەتە ناویان. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ دا سوپای تورکیا و هێزە یارمەتیدەرەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشیانکردە سەر هەرێمی عەفرین و دوای دوو مانگ شەڕ کۆنتڕۆڵیان کرد. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ یشدا ئەو هێزانە هێرشیانکردە سەر سەرێ کانی و هەندێک ناوچەی دیکەی رۆژئاوای کوردستان و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆرکەس گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزار کەسیش ئاوارەبوون. ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتی خۆی تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بڵاوکردەوە. راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ژمارەیەک پێشێلکاری جیددی کە گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە عەفرین و سەرێ کانی و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتیان لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامیانداون. هاوکات هانی مێگاڵی، کۆمیسیاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە هەڤپەیڤینێکدا بە رووداوی گوت، ئاماریان لە بەردەست نییە بۆئەوەی بڵێن چەند کەس دەست بەسەر ماڵ و موڵکیدا گیراوە یان دەرکراوە؛ \"بەڵام هەندێک کەیسی تایبەتیمان دۆکیۆمێنت کردوون. لە هەندێک لە کەیسەکان بینیومانە کە خەڵکی داوایان لێکراوە ماڵی خۆیان جێبهێڵن، ئەوەش لە لایەن سوپای نیشتمانیی سووریاوە. دەبینین کە خەڵکی تەقە لە دەرگای ماڵی خەڵک دەدەن و داوای دۆکیۆمێنتیان لێدەکەن و هەڕەشەیان لێدەکەن. خەڵکی هەڵاتوون و بینیومانە کە ماڵ و موڵکیان دەستی بەسەردا گیراوە و زەحمەتیش بووە بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر موڵکیان. هەروەها حاڵەتی لەو جۆرەمان بینیوە کە موڵک تاڵان کراوە، پێداویستی لە ماڵەکان براوە و لە بازاڕدا فرۆشراوە. بێگومان پێشێلکاریی زۆر خراپترمان بینیوە، لەوانەش دەستگیرکردن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و تووندوتیژیی سێکسی و جێندەری کە لە زیندانەکان روویانداوە\".", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی راپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەداتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە رەتدەکەنەوە کە باس لە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/180920201", "category": "syria", "summary_length": 244, "article_length": 3309, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 1455}, {"article": "ئۆرهان کەمال، کە رۆژنامەڤانێکی کوردی دانیشتووی سەرێکانیێیە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: \"سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ - ١١ - ٢٠٢١ عەبدولکەریم ئەلحەسەن، کە فەرماندەیەکی گرووپی شوهەدا - لیوای بەدر بوو، لە گوندی مەگتەل لە رۆژئاوای سەرێکانی کوژرا\". ئۆرهان کەمال، ئاماژەی بەوەدا کوشتنی ئەو فەرماندەیەی گرووپی شوهەدا لە چوارچێوەی پاکتاوی نێوخۆیی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە، کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن و ماوەیەکە بەربوونەتە گیانی یەکدی. هەرچەندە گوماندەکرێت عەبدولکەریم ئەلحەسەن لەلایەن گرووپی حەمزاتەوە کوژرابێت، بەڵام ئەو رۆژنامەڤانە کوردە دەڵێت: \"ئەوە جارێ تەنیا دەنگۆیە و پشتڕاستنەکراوەتەوە\". گوتیشی: \"ئەو فەرماندەیە زۆرتر پشتی بە گرووپی سوڵتان موراد دەبەست\".", "summary": "لە ناوچەی سەریكانیێی رۆژئاوای کوردستان، فەرماندەیەکی گرووپە چەکدارە سوورییەکانی سەر بە تورکیا، لەلایەن گرووپێکی دیکەی چەکدارەوە کوژرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/28112021", "category": "syria", "summary_length": 134, "article_length": 690, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 323}, {"article": "تەقینەوەکە لە شاری ئەل باب لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەب روویداوە. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە و هۆکاری تەقینەوەکەش نەزانراوە. شاری ئەل باب لە پارێزگای حەلەب لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدا بوو، لەدوای ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە قەڵخانی فورات کە لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێی بۆسەر ناوچەکە ئەنجامدرا، ئەل باب و بەشی زۆری ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی ئەو وڵاتە. ئەل باب بە یەکێک لە شارە ستراتیژییەکانی باکووری سووریا دادەنرێت کە ٦٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای رووباری فوراتەوە دوورە و ئێستا رۆژانە لەژێر بۆردوومانی فڕۆکەکانی رووسیادایە کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدات.", "summary": "تەقینەوەیەک لە پارێزگای حەلەب لە سووریا روویدا و لە ئەنجامدا لانیکەم دوو کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/21032021", "category": "syria", "summary_length": 114, "article_length": 680, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 313}, {"article": "ئەو بڕیارەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی \"باڵا\" لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناونیشانی \"گفتوگۆ لەگەڵ ١٠ یەکەمین وڵاتانی بەخشەری پێداویستیی مرۆیی\" دراوە کە ٤١٩ ملیۆن دۆلاریان لەلایەن ئاژانسی بەرەوپێشبردنی هاریکاریی مرۆیی و ٣٠١ ملیۆنیان لەلایەن فەرمانگەی دانیشتووان، پەنابەران و کۆچبەران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دابین کراوە. بە دابینکردنی ئەم پارەیە بڕی ئەو پارەیەی ئەمریکا لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە وەک هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە خەرجیکردووە دەگاتە ١٢ ملیار دۆلار. یارمەتییەکەی ئەمریکا خەڵکی ناو سووریا و سوورییەکانی وڵاتانی ناوچەکەش دەگرێتەوە، لەوانەش پەنابەرانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە دەکات، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی دووپاتبکاتەوە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی سووریا و سزادانی \"رژێمی ئەسەد\"، ئەوەش بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە وێرانکەرانەی ئەنجامیداوە و هەروەها بەهۆی رێزنەگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، لەوانەش دەستگیرکردنی هەڕەمەکییانەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاووڵاتی سڤیلی سووری. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبێت بە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بۆ خەڵکی سووریا و دەڵێت، کارەکانی رووسیا و چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی داواکارییە روونەکانە کە لەناو نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکێش دەکرێن. رووسیا و چین بەو کارەیان چاویان لە ئاستی پێداویستییەکانی ملیۆنان کەس لە خەڵکی سووریا نوقاندووە. لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەمریکا پاڵپشتی لە گەڕانەوەی سەلامەتانە، خۆویستانە و شکۆمەندانەی خەڵکی سووریا بۆ شوێنەکانی خۆیان دەکات و پابەندبوونی خۆیشی بۆ چارەسەرێکی گونجاو و گشتگیر دووپاتدەکاتەوە، ئەوەش لەسەر بنچینەی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایش.", "summary": "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، زیاتر لە ٧٢٠ ملیۆن دۆلار وەک هاریکاری مرۆیی بە خەڵکی سووریا لە ناوەوە و دەرەوەی ئەو وڵاتە دەدەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/24092020", "category": "syria", "summary_length": 135, "article_length": 1641, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 712}, {"article": "ئیبراهیم شێخۆ، گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی تورکیا لە گوندێکی ئێزدینشینی عەفرین مزگەوت دروست دەکەن. بۆ ئەم مەبەستەش لە گوندی شادێرێی سەر بەناوچەی شێراوای عەفرین دەستیان بە دانانی بناخەی مزگەوت کرد. ئیبراهیم شێخۆ دەڵێت پڕۆژەکە لە مانگی ئادارەوە ئامادەکاری بۆ کراوە، ئێستا جێبەجێ دەکرێت. پرۆژەکەش پێکدێت لە مزگەوتێک بەناوی ئەبوبەکری سدیق و سەنتەری فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان. مزگەوتەکە لەلایەن ئەو فەڵەستینیانەوە دروست دەکرێت کە لە ساڵی ١٩٨٤ ئاوارەی سووریا بوون، لە دوای شەڕی ناوخۆی سووریاش، بە تایبەتی لە دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، هێنراونەتە عەفرین، کە ژمارەیان ٥٠٠ خێزان دەبێت. گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، دروستکردنی مزگەوت لە گوندێکی ئێزدینشین بە \"گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین و نانەوەی کێشەی نێوان پێكهاتە ئاینییەکانی عەفرین\" ناوبرد. دوای شەڕێکی ٦٢ رۆژە، لە ١٩ی ئاداری ٢٠١٨ ـدا عەفرین کەوتە ژێر دەستی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیکی. بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری خەڵکی شارەکە ئاوارەبوون، هێشتاش بەشێكیان لە ئاوارەییدا دەژین و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان لەنێو شار و گوندەکانی عەفریندا ماون.", "summary": "گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند: لە گوندێکی ئێزدییەکانی عەفرین فەلەستینییە هاوردەکان مزگەوت دروست دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/14052021", "category": "syria", "summary_length": 118, "article_length": 1125, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 527}, {"article": "پارێزگای حەما، دەکەوێتە ناوەڕاستی سووریا لە خوار پارێزگای حەلەب کە هەندێکجار ئیسرائیل شوێن و بنکە سەربازییەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارە هاوتەریبەکانی دەکاتە ئامانج. ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سووریا رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی رووبەڕووی هێرشەکانی ئیسرائیل بوونەتەوە. ئاژانسەکەی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ئاماژەی بەوە کردووە، بۆردوومانکردنی ئامانجە سەربازییەکان لە حەما لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە لە ئاسمانی شاری تەرابلووسی لوبنانەوە ئەنجامدراون. لە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵی رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوبەناو شوێن و بنکە و دامەزراوەی سەربازی و گرووپی چەکداری لە سووریا دەکەنە ئامانج و لە هەفتەی رابردوودا چەند ناوچەیەکی لە رۆژهەڵاتی سووریا لە نزیک سنووری عێراق بۆردوومانکرد.", "summary": "نزیکەی کاژێر ٠٤: ٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێكی سەربازیی لە ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای حەمای سووریا کردە ئامانج، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانە مرۆیی و ماددییەکانی نەزانراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/syria/22012021", "category": "syria", "summary_length": 195, "article_length": 711, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 308}, {"article": "سەردانەکە فەرمی بووە و بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ کراوە و جه‌خت له گرنگى و خواستى دوولايه‌نه بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانى و ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا کراوەتەوە. بواره‌كانى ديكه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون. کۆبوونەوەکەش کاژێر ١٩: ٣٠ کۆتاییهاتووە. دوایین کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەیلوولی ٢٠٢٠ بوو لە ئەنقەرە، لە سەردانەکەیدا جگە لە سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لەبارەی کۆبوونەوەی ٢٠٢٠ بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بره‌ودانى زياتر به جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوەتەوە. سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردبووەوە، \"وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكێش ده‌كه‌ن\". بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لەبارەی کۆبوونەوەی ٢٠٢٠ بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بره‌ودانى زياتر به جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوەتەوە. سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردبووەوە، \"وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكێش ده‌كه‌ن\".", "summary": "سەرۆکایەتیی تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و لە ئەنقەرە کۆبوونەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/020220222", "category": "turkey", "summary_length": 259, "article_length": 1476, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 632}, {"article": "عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی دەڵێت، \"دەسەڵات، سیاسەتی دەرەوەی نییە و بەداخەوە باجی نەبوونی سیاسەتی دەرەوە، بە پاشکەوتنی وڵاتەکەمان و بە لەدەستدانی سەنگی وڵاتەکەمان دەدەین. ئێستا لە جیهاندا چیدیکە وەک وڵاتێکی پایەدار باس لە تورکیا ناکرێت. لە شەو و رۆژێکدا هەڵوێست دەگۆڕێت و دیار نییە چی دەکات. بووینەتە وڵاتێک کە لە هەر ساتێکدا چاوەڕێی هەموو شتێکی لێ بکرێت\". ژمارەیەک لەو کەسانەی لە کەرتی بانکی تورکیا کار دەکەن لە لێدوانەکانیاندا بۆ میدیای بیانی ئاماژەیان بەوە داوە، سەرمایەگوزارانی بیانی بەردەوامن لە کشانەوە لە تورکیا و گۆڕینی دراوەکانیان لە لیرەی تورکییەوە بۆ دراوی بیانی و لە ماوەی حەوت هەفتەی رابردوودا مامەڵەکردن و ئاڵۆگۆڕکردنی دراو لەلایەن سەرمایەگوزانی بیانی لە بانکەکاندا گەیشتووەتە ٦.٢ ملیار دۆلار. سەرۆکی جەهەپە دەڵێت، نەک تەنیا سەرمایەگوزاریی بیانی، هاووڵاتییانی تورکیاش بەهۆی بێ متمانەییەوە پارەکانیان بە دۆلار دەخەنە بانکەوە. کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە رایگەیاندووە، \"ئەم پرسیارە پرسیارێکی گرنگە، بنەڕەتیترین کێشەی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا فەرمانڕەوایی دەکات چییە؟ بنەڕەتیترین کێشەی متمانەنەکردنی خەڵکە بەم دەسەڵاتە، متمانەی پێ ناکات. ئێستا ٥٦.٩ % ی ئەو پارانەی لە بانکەکاندا خەوێندراون دراوی بیانین، نەک لیرەی تورکی. ئەگەر متمانە بکەن هەموو کەسێک بە لیرەی تورکی پارە دەخەوێنێت. متمانە بە دەسەڵات ناکەن. دەسەڵاتێک متمانەی لەدەستدابێت، چانسی ئەوەی نییە تورکیا بە شێوەیەکی تەندروست بەڕێوەببات\". سەرمایەگوزارانی بیانی نیگەرانن بەوەی ئەگەر بانکی ناوەندیی تورکیا بەردەوام بێت لە دابەزاندنی سوودی بانکی، دوور نییە بەهۆی بەرزیی رێژەی هەڵاوسان و لەدەستدانی بەهای لیرە، ناچار بێت جارێکی دیکە لەناکاو سوودی بانکی بەرزبکاتەوە.", "summary": "تورکیا رووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی بووەتەوە. رۆژ لەدوای رۆژ لیرەی تورکی لە بەرامبەر سەرجەم دراوە بیانییەکان بەها لەدەست دەدات. یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی ١٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەم دۆخە خەڵکی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە و پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش دەڵێن، وادەی ئەو دەسەڵاتە پڕبووەتەوە کە لە ناوخۆ و دەرەوەدا وڵاتی دووچاری قەیران کردووەتەوە و متمانەی خەڵکی لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/111120212", "category": "turkey", "summary_length": 378, "article_length": 1552, "summary_token_count": 174, "article_token_count": 698}, {"article": "رەشنووسەکە، کە بە ناوی ' یاسای سەرپشککردنی بەرگریی نیشتمانییە '، زنجیرەیەک بابەتی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت کە یەکێکیان تایبەتە بە بابەتی سزادانی تورکیا. بەپێی رەشنووسەکە بابەتی سزادانی تورکیا لە بارەی کڕینی سیستمی بەرگریی رووسی (ئێس ٤٠٠) و چارەنووسی هاوبەشی تورکیا لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێف ٣٥، دەخرێنە دەنگدانەوە. شەوی رابردوو رەشنووسی پرۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی رەها پەسندکرا. ئەگەر لە ئەنجوومەنی پیرانیشدا دوو لەسەر سێی دەنگەکان کۆبکاتەوە، ئەوکاتە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مافی بەکارهینانی ڤیتۆی نامێنێت و ناچار دەبێت واژۆی لەسەر بکات. پێشتر دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کردبوو، بۆی هەیە رەشنووسی پرۆژە یاساکە ڤیتۆ بکات. پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٧ سزا ئامادەکراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا لەلایەن ترەمپەوە وەستێنران و جێبەجێنەکران. چاوەڕێدەکرێت لەم هەفتەیەدا رەشنووسی پرۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی پیرانیشدا بخرێتە دەنگدانەوە. بەپێی رەشنووسەکە ١٢ سزا لە دژی تورکیا ئامادەکراوە و داوا لە سەرۆکی ئەمریکا کراوە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا، لانیکەم ٣ لەو سزایانە جێبەجێ بکات. تورکیا لە چوارچێوەی پرۆگرامی بەرهەمهێنانی ئێف ٣٥ لەگەڵ ئەمریکا، شەش فڕۆکەی ئێف - ٣٥ی کڕیبوو، بەڵام دوای کرێنی سیستمی بەرگریی ئێس ٤٠٠ لە رووسیا، ئەمریکا تورکیای لە پرۆگرامەکە هەڵپەسارد و مافەکانیشی سڕکردن. لەم رەشنووسەدا داواکراوە ئیدی لەمەودوا هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا شەش فرۆکەکە بۆخۆیان بەکاربهێنن.", "summary": "رەشنووسی ئەو پرۆژەیاسایەی سزای سەر تورکیاش لەخۆدەگرێت و پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو ڤیتۆی دەکات، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسندکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/091220202", "category": "turkey", "summary_length": 158, "article_length": 1293, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 604}, {"article": "لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی مەرسین، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پەکەکە / کەجەکەدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٥٢ چالاکڤانی کورد لەنێو رێکخستنەکانی تەڤگەرێن ژنانی ئازاد TJAو بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر DGH بەتۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەرکرد. لە تۆمەتنامەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی چالاکڤانان هەوڵیانداوە بۆ رۆژی ١٥ی شوبات، کە ساڵوەگەری دەستگیرکردن و هێنانەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری پەکەکە بۆ تورکیایە، چالاکی بکەن. لەمبارەیەوە، تیمەکانی هەواڵگری و دژەتیرۆری ئاسایشی مەرسین ئۆپەراسیۆنێکی هاوكاتیان بۆ سه‌ر ناونیشانی ئه‌و ٥٢ کەسەدا کرد. له کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکان هەڵیانکوتایە ناونیشانەکان و رێوشوێنی ئه‌منی له كۆڵانه‌كان گیرانه‌به‌ر و ماڵی ئەو کەسانە پشكندرا. هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٤٤ کەس دەستگیرکران و ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی داواکراوەکانی دیکە.", "summary": "هێزەکانی دژەتیرۆری تورکیا لە پارێزگای مەرسین، ٥٢ چالاکڤانی کوردیان بەتۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان \"پەکەکە\" دەستگیرکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/130220221", "category": "turkey", "summary_length": 149, "article_length": 805, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 373}, {"article": "ئاوی بەنداوی کرالکزی لە پارێزگای چەولیگ لە ٢٣ % ەوە بۆ ٢٦ %، بەنداوی باتمان لە ٨ % بۆ ٢٥ % و ئاستی ئاو لە بەنداوی دیجلەی ئامەدیش لە ٥٢ % بۆ ٦٦ % زیادی کردووە. فازڵ ئاسڵان، بەڕێوەبەری ناوچەی ١٠ ـی کاروباری ئاوی دەوڵەت دەڵێت، \"لەو ١٦ بەنداوەی لە ماوەی رابردوودا لە پێنج پارێزگا دروستمان کردوون، کۆی گشتی بڕی ئاو نزیکەی ٢٢٦ ملیۆن مەتر سێجا زیادیکردووە\". ساڵی رابردوو بەهۆی کەمی بارانبارینەوە بەشێکی ناوچەکانی باکووری کوردستان رووبەڕووی وشکەساڵیی بوونەوە و ئاستی ئاوی بەنداوەکانیش زۆر دابەزی. ئەو بەنداوانەی باکووری کوردستان کە لەسەر رووبارەکانی دیجلە و فورات دروستکراون، ئاستی پڕبوونیان بۆ نزیکەی ٣٤ % کشایەوە. کاربەدەستانی ناوچەکە لە ٢٠٢٢ دا کار بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە دەکەن. مەحموود دوندار، بەڕێوەبەری ناوچەی ٩ ـی کاروباری ئاوی دەوڵەت باس لەوە دەکات، \"چاوەڕوانیمان ئەوەیە لەگەڵ باراینی باران لە وەزری بەهاردا، ئاوی زیاتر لە بەنداوەکان گلبدەینەوە بۆ ئەوەی جووتیارانمان لە ٢٠٢٢ دا رووبەڕووی کێشە نەبنەوە و ئەم قۆناخە تێپەڕێنین\". لە باکووری کوردستان جگە لەو ١٦ بەنداوەی هەن، کار بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەنداوی دیکەش دەکرێت. بەنداوی فارقین لە پارێزگای ئامەد یەکێکە لەو بەنداوانە کە لە ٢٠١١ ـەوە بەردی بناخەی دانراوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ تەواو بکرێت. ئەو بەنداوە کە توانای گلدانەوەی ٧.٣ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، دەبێت بە دووەم گەورەترین بەنداوی توركیا دوای بەنداوی ئەتاتورك.", "summary": "لە چەند هەفتەی رابردوودا بارانێکی زۆر لە باکووری کوردستان باری، بەو هۆیەوە ئاستی ئاو لە ٥٥ بەنداو و دەریاچەکەی باکووری کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/030320221", "category": "turkey", "summary_length": 159, "article_length": 1280, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 576}, {"article": "پرۆفیسۆر دکتۆر روقیە ئەکبەر عومەرئۆغڵو، ئەندامی ژووری پزیشکانی ئیستەنبووڵ رایگەیاند کە پارێزگاکەیان لەڕووی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و حاڵەتی مردن، شاری وهانی چینی تێپەڕاندووە. ئەمە لەکاتێکدایە وهان بە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهان دەناسرێت. روقیە ئەکبەر عومەرئۆغڵو بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند کە ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵآویاندەکاتەوە دروست نین و دوورن لە ئاماری راستەقینە. هەروەها گوتی: \"ئاماری راستەقینەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە وەزارەتی تەندروستی بڵاویدەکاتەوە. قورسترین باجی ئەمەش ئیستەنبووڵ دەیدات کە ئێستا لەڕووی ژمارەوە وهانی تێپەڕاندووە\". روقیە ئەکبەر عومەرئۆغڵو وەکو ژووری پزیشکانی ئیستەنبووڵ رایگەیاند کە ئەو ئامارەی لای ئەوان هەیە بە پشتبەست بە ئاماری هاوپیشەکانیان کۆکراوەتەوە و دروستە. ئەندامەکەی ژووری پزیشاکنی ئیستەنبووڵ ئاکپارتی و سیاسەتەکانی حکومەتی بە هۆکاری ئەم دۆخەی ئێستا و بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا ناوبرد. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا ١٠ هەزار و ٨٠٠ی تێپەڕاندووە و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش زیاترە لە ٣٩٤ هەزار.", "summary": "ژووی پزیشکانی ئیستەنبووڵ هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەڵێت شارەکەیان وهانی چینی تێپەڕاندووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/11112020", "category": "turkey", "summary_length": 128, "article_length": 1109, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 489}, {"article": "سلێمان سۆیڵو لە رێگەی ھەژماری خۆیەوە لە تویتەر زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنی دژی ماددە ھۆشبەرەکان لە جۆلەمێرگ بڵاوکردووەتەوە، هەروەها وێنەی ئەو ماددە ھۆشبەرانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە بڵاوکردووەتەوە، ماددە هۆشبەرەکان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارۆچکەی گەڤەر دانراون. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندبوو، لەسەر گەیشتنی زانیاری لەبارەی ھەبوونی کۆگایەک لە شارۆچکەی گەڤەر کە ماددەی ترشی ئەسیتیکی تێدا ھەڵگیراوە و ماددەی خاوی دروستکردنی ھیرۆیینە، \"کە یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوە داراییەکانی پەکەکە، دەستیان بە گەڕان و پشكنين کردووە\". لە لایەکی دیکەوە لە ئیستەنبووڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوەندیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی \"ئارامی\" راگەیاند، کە له‌میانی پشكنینەکاندا ده‌ست به‌سه‌ر ٣٩ چەکی بێمۆڵه‌ت و شەش كیلۆگرام و ٢٢٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و ٣٥٠ دانه حه‌بی هۆشبه‌ر گیرا.", "summary": "وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە جۆڵەمێرگی باکووری کوردستان دەست گیراوە بەسەر حەوت تۆن و ٤٢٠ کیلۆگرام ترشی ئەسیتیک کە بڕی پێویستە بۆ دروستکردنی چوار تۆن ماددەی ھێرۆین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/130320211", "category": "turkey", "summary_length": 169, "article_length": 814, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 384}, {"article": "کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە رۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاب، سەردانی شاری وانی باکووری کوردستانی کرد و لەگەڵ پیاوماقوڵانی شارەکەدا کۆبووەوە. کڵچدارئۆغڵو بەهۆی مانەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندان و دانانی قەیووم لەسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستان رەخنەی تووندی لە دەسەڵاتی ئاکپارتی گرت و رایگەیاند، بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کار دەکەن و هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەوانیش کێشەی کورد لە وڵاتەکەیاندا چارەسەر دەکەن. کڵچدارئۆغڵو پرسی: \"سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆچی لە زیندانە؟ عوسمان کاڤاڵا بۆچی لە زیندانە؟ ئەوانەی لە دۆسیەی فەتۆ پاڵپشتی بەهێزیان هەیە، ئەوانەی خزمیان هەیە، خاڵیان هەیە هەموویان لە دەرەوەن، خوێندکارانی ئەکادیمیای سەربازی لە زیندانن، بۆچی لە زیندانن؟ \" سەرۆکی جەهەپە هەروەها رەخنەی لە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و لادانی ئەو ئەکادیمیست و مامۆستایانەی زانکۆکانی تورکیا و باکووری کوردستانی گرت، کە بەهۆی واژۆکردنیان لەسەر راگەیێنراوی ئاشتی لەسەرکار لادران. ژمارەیەک کەسایەتی و ئەکادیمیستی تورکیا و باکووری کوردستان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تورکیا راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و دواتر سەرجەم ئەو کەسایەتی و ئەکادیمیستانەی کە واژۆیان لەسەر راگەیێنراوەکە کردبوو، لەسەرکار لادران. سەدات پەکەر، سەردەستەی گرووپی مافیایی تورکیا، ئێستا لە تورکیا هەڵاتووە، لە ساڵی ٢٠٦١ دا لە راگەیێنراوێکدا بە زمانێکی تووند هەڕەشەی کوشتنی لەو ئەکادیمیستانە کردبوو کە واژۆیان لەسەر راگەیێنراوی ئاشتی کردبوو. پەکەر لە راگەیێنراوەکەیدا نووسیبووی، \"بە قوڵپەقوڵپ خوێنتان دەڕژێنین و بەو خوێنەشتان خۆمان دەشۆین\".", "summary": "سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە دەڵێت، بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کار دەکەن و هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەوانیش کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/130820213", "category": "turkey", "summary_length": 164, "article_length": 1464, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 647}, {"article": "هێڵی ئاسمانیی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئاب رایگەیاند، یەکەمین فڕۆکە کە سەربازانی تورکیا لە ئەفغانستان دەگوازێتەوە لە کابوولی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێکەوتووە و کاژێر ١١: ٤٥ خولەک بە ٣٤٥ سەرنشینەوە لە ئەنقەرە نیشتەوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ رایگەیاند، سەربازەکانیان لە ئەفغانستان دەکێشننەوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، \"بەشانازییەوە ئەو ئەرکەی بە سوپای تورکیا راسپێردرابوو، بەسەرکەتوویی ئەنجامیدا و ئیدی دەگەڕێتەوە خاکی وڵات\". ئەمە لە کاتێکدایە گوتەبێژی تاڵیبان رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئاب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پێویست ناکات هێزەکانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی کابوول بمێننەوە و خۆیان دەتوانن فڕۆکەخانەکە بپارێزن. سوپای تورکیا لە چوارچێوەی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆدا، لە ساڵی ٢٠٠٢ ـەوە لە ئەفغانستاندا ئەرکی جیاوازی پێدراوە و ماوەی شەش ساڵە ئەرکەکەی پاراستن و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابوول بوو. زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان رۆژی سێشەممە ٢٤ - ٠٨ - ٢٠٢١ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا \"هەموو هاووڵاتییەکانی لەو کاتەدا بکشێنێتەوە کە بۆی دانراوە\"، چونکە فڕۆکەخانە و فڕۆکەی پێویستی لەبەردەستە بۆ ئەوەی تاوەکو ٣١ی ئاب گواستنەوەی هاووڵاتییەکانی تەواوبکات. سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی تورکیاش بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوول، گوتەبێژی تاڵیبان گوتی: \"پێویست ناکات دوای ئەو وادەیە هێزەکانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی کابوول بمێننەوە و خۆمان دەتوانین فڕۆکەخانەکە بپارێزین\". رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا رۆژی ٢٥ - ٨ - ٢٠٢١ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی بیانیی لە ئەنقەرە باسی لە دوایین پێشهاتەکانی ئەفغانستان کرد و رایگەیاند: \"ئێستا بە گەشبينييەكی وریائامێزه‌وه مامەڵە لەگەڵ ئەو پەيامانە دەكەين كە لەلايەن سەركردەكانى تاڵيبانەوە دێن\". رەجەب تەيب ئەردۆغان گوتی: \"كار و چالاكى و ئەو هەنگاوانەى كە تاڵيبان دەينێت قۆناخى داهاتووى ئەفغانستان دياریدەكات نەك لێدوانەكانى. سەقامگيریى ئەفغانستان پرسێكى گرنگە. توركيا لە چوارچێوەى ئەم ئامانجەدا بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانى ديالۆگى نزيك لەگەڵ سەرجەم لايەنەكانى ئەفغانستاندا\".", "summary": "کشانەوەی سەربازەکانی تورکیا لە ئەفغانستان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ یەکەمین فڕۆکە کە سەربازانی تورکیای لە کابوول دەگوازتەوە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا نیشتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/260820211", "category": "turkey", "summary_length": 155, "article_length": 1956, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 887}, {"article": "لەنێو دەریاچەی وان چەندین دوورگە هەن کە یەکێک لەوانە دوورگەی ئەختەمارە کە رووبەرەکەی ١٦٣ هەزار و ٧٥٣ مەتر دووجایە. دەریاچەی وان و دوورگەی ئەختەمەر لە هەمانکاتدا شوێنێکی گەشتیاریی گرنگە. هەرچۆن دەریاچەی وان لە هەموو وەرزێکدا شایستەی ئەوەیە گەشتی بۆ بکرێت، بە هەمان شێوەش لە رۆژانە و شەوانەشدا تام و چێژی تایبەتیی خۆی هەیە. شەوانە لە کەناراوەکانی ئەدرەمیت، عادیلجەواز، گەڤاش و ئەرجیش گەشتیاران کات بەسەر دەبەن، جگە لە باکووری کوردستان، گەشتیاران لە شارەکانی تورکیا و دەرەوەشەوە سەردانی دەکەن. دوورگەی ئەختەمار یەکێکە لەو شوێنانەی گەشتیاران لە هەموو وەرزێکی ساڵدا بە یەخت بۆی دەچن. لەو دورگەیەدا کەنیسەیەک هەیە کە ساڵی ٩١٥ بە فەرمانی پاشا گاگیکی یەکەم بنیاتنراوە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی کریستان روو لەو دوورگەیە دەکەن. نیسانی ئەمساڵ دەریاچەی وان لە پێشبڕکێیەکی ناسا لە نێو ٣٢ وێنەی مانگە دەستکردەکاندا یەکەم بوو. دەریاچەی وان لە قۆناخی کۆتاییدا سەرکەوت بەسەر وێنەی \"ئەستێرە جووڵاوەکانی سەر کیشوەری ئەمریکا\". دەریاچەی وان گەورەترین دەریاچەی کوردستانە، رووبەرەکەی ٣ هەزار و ٧١٣ کیلۆمەتر دووجایە. رێژەی خوێ و سۆدە لە ئاوەکەیدا بەرزە. بەشێوەیەکی تێکڕایی بەرزیی ئاستی ئاوەکەی هەزار و ٦٤٦ مەترە لە ئاستی رووی دەریاوە. ئاختەمار و چارپاناک، ئادڕ و کوشاداڵاری، ئەو چوار دوورگەیەن کە لەنێو ئەو دەریاچەیەدا هەن.", "summary": "وان و دەریاچەکەی لە هەر چوار وەرزی ساڵدا، تایبەتمەندیی جۆراوجۆریان بۆ گەشتیاران هەیە و لەگەڵ هاتنی زستان دیمەنی دڵڕفێن دەبینرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/111220211", "category": "turkey", "summary_length": 128, "article_length": 1217, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 552}, {"article": "بریکاری سەرۆکی ئیی پارتی هەروەها لە وەزیری ناوخۆ دەپرسێت \"چۆن ناوی پارتێک لە فلتەری وەزارەتەکەی دەرچووە کە وشەی (کوردستان)ی تێدایە؟ ئایا هۆکارێکی تایبەتی هەیە؟ \" داوایشی لە سۆیلو کردووە کە وەڵامی بداتەوە. لە داواکارییەکەی بریکاری سەرۆکی ئیی پارتیدا هاتووە، \"ئایا بڕیاری دادگەی دەستووریی ساڵی ٢٠١٨ بە کۆی دەنگ لەسەر گونجاویی پارتی ئازادیی کوردستان بە یاسای پارتەکان، بە مانای قبووڵکردنی ئەو هەرێمە دێت کە بەناو کوردستانی پێدەڵێن؟ لە کاتێکدا لە تورکیا گوتنی ' کوردستان ' قەدەخەیە، ئایا بوونی ئەم وشەیە لە ناوی پارتێکدا ئاساییە؟ \" لوتفو تورک کان رووی دەمی دەکاتە وەزیری نێوخۆی تورکیا و لێی پرسیوە، \"ئەو کوردستانەی لە ناوی پارتی ئازادیی کوردستاندا هەیە کوێیە؟ \" لەوبارەوە مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پارتەکەی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەڵگەنامە و نووسراوی دامەزراندنی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کردووە و دواتریش مافی بوون بە پارتێکی یاسایی بەدەستهێناوە. هەروەها راشیگەیاند، \"کانوونی دووەمی ٢٠١٥ داواکاری گشتی لە دادگەی باڵای کۆماری پارتەکەمان ئاگادارکردەوە لەوەی ناو و پرۆگرام بگۆڕێت، بەڵام پاک ناو و پرۆگرامی نەگۆڕی. دواتریش لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ دادگای دەستووریی تورکیا بۆ هەمان مەبەست ئاگاداریکردینەوە، بەڵام پاک ئەو کاتیش گۆڕانکاریی لە ناو و پرۆگرامەکەیدا نەکرد\". ئۆزچەلیک باسی لەوە کرد، ساڵی ٢٠١٩ دۆسیە بۆ داخستنی پارتەکەیان لە دادگە کراوەتەوە، \"ئێمە بەرگریمان لە ناوی پارتەکەمان بە زمانەکانی کوردی و تورکی کرد. پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەردەوامە. پاک وەکو پارتێکی یاسایی لە ئەنقەرە و لەژێر چاودێریی دەزگای هەڵبژاردن ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠٢٠ دوو کۆنگرەی ئاسایی بەست. پاک ساڵانە وەکو پارتێکی یاسایی دەرخستەی بودجە ئاراستەی ئەنجوومەنی سەروەری کردووە و لە بودجەدا هیچ کێشەیەکیشی بۆ دروستنەبووە. پاک بەپێی بڕگەی ٩٠ی دەستووری تورکیاش پارتێکی یاساییە\". سەرۆکی گشتیی پاک ئاماژەی بەوەش کردووە، چەمکی \"کوردستان\" لەلایەن پارتەکەی ئەوانەوە دانەهێنراوە، بەڵکو چەندین جار لەلایەن ئیمپراتۆری عوسمانی و دامەزرێنەری کۆماری تورکیا مستەفا کەمال ئەتاتورک و دامەزرێنەرانی دیکەی دەوڵەتی تورکەوە لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا وەکو ناوی وڵاتێک پەسندکراوە. ئۆزچەلیک گوتیشی، \"ئەمە دەبێت قبووڵ بکرێت\".", "summary": "لوتفو تورک کان، بریکاری سەرۆکی ئیی پارتی داواکارییەکی نووسراوی ئاراستەی سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا کردووە و لێی پرسیوە، \"کوردستان کوێیە؟ \" ئەم باسەش لەوەوە سەریهەڵداوە کە فراکسیۆنی ئیی پارتی تانەیان لە ناوی [پارتی ئازادیی کوردستان - PAK] داوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/270920213", "category": "turkey", "summary_length": 253, "article_length": 2036, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 902}, {"article": "لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی سەربازیی وڵاتەکەی، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا پێداگریی لەسەر پاراستنی مافی تورکیا و قوبرسی باکوور نیشاندا و جەختیکردەوە کە رێگەنادەن مافەکانیان لە دەریای ناوەڕاست بخورێت. لەگەڵ ئەمەشدا وەزیری بەرگریی تورکیا ئامادەیی ئەنقەرەی بۆ دیالۆگ لەگەڵ ئەسینا نیشاندا، ئەمەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی تورکیا پێشتر چەندجارێک یۆنانیان بە ساردی نواندن لە دیالۆگ تۆمەتبار کردووە. خولوسی ئاکار رایگەیاند \"ئێمە لەگەڵ دیالۆگداین، لەگەڵ ئاشتیداین، لەگەڵ چارەسەری سیاسی و دیدار و وتوێژداین. با دیدار سازبکرێت و کۆبوونەوەکانی ناتۆ بکرێن. با ئەو هەنگاوانەش کە بەمەبەستی زیادکردنی متمانە هەنگاوی بۆ نراوە، بەردەوامبن. با قسەبکەین و چارەسەر بدۆزینەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەبێت هەمووان بزانن کە ئێمە ملکەچی هیچ دێفاکتۆ و زۆرەملێیەک نابین\". وەزیری دەرەوەی یۆنان لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئەلبانییەکەی رەخنەی لە تورکیا گرت و داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کرد هەناردەی چەک بۆ تورکیا بوەستێنێت؛ ئەو پێیوایە، تورکیا ئەو چەکانە بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەکاردەهێنێت. نیکۆس دێنیداس، وەزیری دەرەوەی یۆنان دەڵێت \"من باس لە تورکیای دراوسێمان دەکەم کە رۆژانە بەردەوامە لە پێشێلکردنی بنەماکانی بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا، لە لایەنی سیاسی و ئابووریشەوە. بۆیە ناچاربووم نامەیەک بۆ بەڕێز ڤارهێلی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فراوانکردنی یەکێتییەکە بنێرم و جەخت لەوە بکەمەوە کە تورکیا بنەماکان پێشێل دەکات و داواشم کرد رێکاری پێویست لە بەرامبەریدا بگیرێتەبەر\". هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەوروپا، یۆنان پێشنیازی گەمارۆی چەکی سەر تورکیای پێشکێشکرد. پێشنیازەکە لەلایەن فەرەنسا، نەمسا و سلۆڤینیا پشتگیریی لێکرا.", "summary": "تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ دیالۆگ لەگەڵ یۆنان نیشاندەدات، بەڵام یۆنان تورکیا بە نانەوەی پشێوی تۆمەتبار دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/21102020", "category": "turkey", "summary_length": 105, "article_length": 1612, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 706}, {"article": "هەریەک لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە، مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دێڤا، تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت و گولتەکین ئویساڵ، سەرۆکی پارتی دیموکرات لە کۆبوونەوەکە ئامادە دەبن. کۆبوونەوەی سەرۆکی هەر شەش پارتە سیاسییەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ - ٠٥ - ٢٠٢٢ کاژێر ١٧: ٠٠ لە نووسینگەی تایبەتی ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە دەبێت و داودئۆغڵو سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکات. پرسەکانی دامەزراندنی سیستمی پەرلەمانی، هەڵبژاردنی داهاتوو، فراوانکردنی بازنەی هاوپەیمانیی میللەت، چارەسەرکردنی قەیرانە سەرەکییەکانی تورکیا باسدەکرێن و پێشهاتە نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش تەوەری گرنگی کۆبوونەوەکە دەبن. لە کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتی لیژنە هاوبەشەکەی هەر شەش پارت لە بواری سیاسی، ئابووری، ئاسایشی هەڵبژاردن دەخوێندرێتەوە؛ هەڵسەنگاندن بۆ بازنەی جەماوەریی شەش پارتەکەی ئۆپۆزیسیۆن دەکرێت. رۆژی ١٢ ـی شوباتی ٢٠٢٢، یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی شەش پارتەکەی ئۆپۆزیسیۆن بەسەرۆکایەتیی کەمال کڵچدارئۆغڵو لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەی دووەمیش رۆژی ٢٧ ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە بارەگای ئیستەنبووڵی پارتی سەعادەت بەسەرپەرشتیی تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو بەڕێوەچوو. سەرۆکی ئەو پارتانە رۆژی ٢٧ ـی ئاداری ٢٠٢٢ لە ئەنقەرە بەسەرپەرشتی عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دێڤا کۆبوونەوە. رۆژی ٢٤ ـی نیسانی ٢٠٢٢ یش کۆبوونەوەی چوارەم بەسەرۆکایەتیی گولتەکین ئویساڵ، سەرۆکی پارتی دیموکرات لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. ئەم کۆبوونەوانە بێ بەشداری هەدەپە بەڕێوەدەچن، لە کاتێکدا هەدەپە یەکێکە لە پارتە بەهێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا و خاوەن جەماوەرێکی زۆرە؛ لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادا کە ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، هەدەپە پشتیوانی لە جەهەپە کرد و بەوجۆرە گەورەشارەوانییەکانی وەکو ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا و چەندین شارەوانیی دیکەی گرنگ لە ئاکپارتی وەرگیرانەوە. هەدەپە بۆ ئەم هەڵبژاردنە زووتر هۆشداریی دایە تەواوی پارتەکان بەوەی هیچ هاوپەیمانییەکی نافەرمی پەسند ناکات و لە ئەگەری نەبوونی رێککەوتنی واژۆکراودا پشتیوانیی هیچ لایەنێک ناکات.", "summary": "بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی شەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکەی تورکیا لە ئەنقەرە بۆ جاری پێنجەم کۆببنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/290520223", "category": "turkey", "summary_length": 96, "article_length": 1874, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 900}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە: \"لە باکووری عێراقدا بەردەوامدەبین لە تەختکردنی حەشارگەکانی تیرۆر. لە ئەنجامی هاوئاهەنگیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و هەواڵگریی نیشتمانیدا لە ناوچەی مەتینا چوار تیرۆرستی پەکەکە کە شوێنەکانیان دەستنیشان کرابوو، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنیکی ئاسمانییەوە ناچالاککران\". تاوەکو ئێستا میدیای نزیک لە پەکەکە گیانلەدەستدانی چوار گەریلای پشتڕاست نەکردووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ١٠ - ١١ - ٢٠٢١ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، ئێوارەی حەوتی تشرینی دووەم، دەوروبەری رووباری لۆلانی خواکوڕک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا. هەمان رۆژ قەڵای بێدەوێی زاپ لەلایەن هێلیکۆپتەرەکانەوە بۆردوومانکرا، بەو هۆیەوە زیان بەر رەز و باخی خەڵک کەوت. سوپای توركیا رۆژی ١٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠ له رێگه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو بە \"چڕنووکی هه‌ڵۆ\" و رۆژی ١٧ی حوزه‌یرانیش هێزه‌كانی وشكانیی ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو بە \"چنگی پڵنگ\" و لە کۆتایی نیسانی ٢٠٢١ یشدا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە \"چڕنووکی هەورەبرووسکە\"ی لە باشووری کوردستان دەستپێکرد. بەرپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا دەڵێن، ٥٠ کیلۆمەتر له قووڵایی هەرێمی كوردستاندا دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنەکەش تاوەکو به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه بریتییه له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی حه‌فتانین و ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆئه‌وه‌ی رێگری بكات \"له جموجووڵه‌كانی په‌كه‌كه\" له نێوان باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان. لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی سوپای تورکیا کە ماوەی چەند مانگێکە لە باشووری کوردستان بەردەوامن، لە دەورووبەری ئەو ناوچانەدا کە بنکەی سەربازی تورکیا دروستکراون، هەزاران دار بڕدراون و سووتێندراون و زیانێکی زۆر بە سرووشت و ژینگەی کوردستان گەیێندراوە.", "summary": "بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/10112021", "category": "turkey", "summary_length": 130, "article_length": 1635, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 741}, {"article": "تورکیا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە \"کانیی ئاشتی\" دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ دەستپێکرد و هەردوو شاری سەرێ کانی و گرێ سپیی کۆنترۆڵکرد. کاتێک کە هەرسێ شەڕڤانی کریستیان (جەمیل گۆرگیس، عەماد جاسم و موحسین غەریب) لە ئەنجوومەنی سەربازیی سریان خەریکی بەرگریکردنی گوندەکەیان بوون لە سەرێ کانی بەرامبەر چەکدارە سوورییەکانی نزیک لە تورکیا لە ١٣ - ١٠ - ٢٠٢٠ لەلایەن هێزەکەوە گەمارۆدران و دەستگیرکران. یەک مانگ دواتر شەڕڤانەکان گوێزرانەوە رووها لە باکوری کوردستان و دادگایی کران. شەڕڤانەکان لەلایەن تورکیاوە بەوە تۆمەتبارکران کە ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگەن. سەرەتا شەڕڤانەکان دانیان بەوەدا نا کە سەر بە یەپەگەن، بەڵام دواتر گوتیان کە ئەندامی ئەو هێزە نین و لەبەر شڵەژان ئەو قسەیان کردووە. مستەفا وەفا تاکە پارێزەری سێ شەرڤانەکەیە و بە رووداوی راگەیاند، دادگای تاوانە قورسەکانی رووها رۆژی ١١/١٢/٢٠٢٠ سزای حەوت ساڵ و نیو زیندانی بەسەر هەرسێ شەڕڤانەکەدا سەپاند بە تاوانی ئەندامبوون لە رێکخراوێکی تیرۆریستی (وەکو ئاماژە بۆ یەپەگە). پارێزەرەکە گوتی، دواتر داواکاری گشتیی رووها سزاکەی رەتکردەوە و داوای سزای قورستری کرد. بۆیە هەمان دادگە لە ٢٢ - ٠٦ - ٢٠٢١ دا بڕیارەکەی گۆڕی بۆ سزای زیندانی هەتاهەتایی. پارێزەری سێ شەڕڤانەکە گوتیشی، شەڕڤانەکان لەلایەن چەکدارە سووریەکانەوە ئەشکەنجەدراون و \"کاتێک کە سوپای تورکیا شەڕڤانەکانی وەرگرت، ئەوانیش ئازاریان دان و لەژێر هەڕەشە گوتەیان لێوەرگرتن\". لە بەردەوامیی قسەکانیدا پارێزەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد \"هەرچەندە شەڕڤانەکان پەیوەندییان بە یەپەگەوە نەبوو، بەڵام چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە تورکیا رادەستی تورکیایان کردن. سێ شەڕڤانەکە پێیان گوتم کە سوپای سووریای ئازاد پێیان گوتبوون، ئەگەر پارەیان پێنەدەن ئەوا رادەستی تورکیایان دەکەن؛ لەبەرئەوەی هیچ پارەیان پێنەبوو، رادەستکران\". هێشتا بڕیاری کۆتایی دادگە بە نووسراو بڵاونەکراوەتەوە و تەنیا بە زارەکی بە پارێزەرەکە راگەیێندراوە. مستەفا وەفا گوتی، هەرکاتێک بڕیارەکە بە فەرمی بڵاوکرایەوە ئەوا تانەی لێدەدەن. ئەنجوومەنی سەربازیی سریانی لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، سەرکۆنەی بڕیارەکەی دادگەی کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستوەردان بکات بۆئەوەی شەڕڤانەکانیان ئازادبکرێن. رێکخراوی مافی مرۆڤ (HRW) لە راپۆرتێکدا لە مانگی شوبات رایگەیاند، تورکیا ٦٣ هاووڵاتیی سووریی لە رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکردووە و گواستوونیەتەوە تورکیا.", "summary": "سێ شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی سریان کە لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن چەکدارە سوورییەکانی نزیک لە تورکیاوە لە سەرێ کانی دەستگیرکرابوون، لەلایەن دادگەیەکی پارێزگای رووهاوە لە تورکیا سزای زیندانیی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا. پارێزەری شەڕڤانەکان رایگەیاند، تانە لە بڕیارەکەی دادگە دەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/010720211", "category": "turkey", "summary_length": 278, "article_length": 2201, "summary_token_count": 123, "article_token_count": 1006}, {"article": "بڕیارەکە ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ـی ئایاری ٢٠٢٢ بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە. دوای راگەیاندنی بڕیارەکە، نرخی یەک لیتر عەرەق لە ٤٨١ لیرە و ٩٨ قروشەوە گەیشتە ٦٠٢ لیرە و ٤٨ قروش. کەمترین بڕی باجی تایبەت لەسەر جگەرە کە ٠.٧١ لیرە بووە بۆ ٠.٧٨ لیرە بەرزکرایەوە، بەمەش نرخی هەر پاکەتێک جگەرە یەک لیرە و ٦٩ قروش زیادکرا. بەپێی بڕیارەکە نرخی گرانترین پاکەتی جگەرە بە ٢٣ لیرە و ٥٠ قروش و هەرزانترین پاکەتی جگەرە بە ٢٩ لیرە و ٥٠ قروش دەستنیشانکراوە. لە تورکیا ساڵانە دوو جار باج دەخرێتە سەر نرخی جگەرە، لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتەدا ماڵبۆرۆ گرانترین جۆری جگەرەیە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ دا نرخی یەک پاکەت لە باشترین جۆر جگەرەی ماڵبۆرۆ - Marlboro Roll بە ٥٠ لیرە و ٢٧ قروش بوو، هەرزانترین پاکەتی جگەرەش کە L & M یە پاکەتی بە ٢٥ لیرە و ٥٠ قروش بوو.", "summary": "لە تورکیا باجی سەر خواردنەوە کحولییەکان بە رێژەی ٢٥ % و باجی سەر جگەرە بە رێژەی ١٠ % زیاد کرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/270520221", "category": "turkey", "summary_length": 94, "article_length": 787, "summary_token_count": 39, "article_token_count": 379}, {"article": "نەتەوە یەكگرتووەكان، گرووپی تەمەنەكانی ٠ - ١٧ ساڵان بە \"منداڵ\" دەناسێنێت. بە پشتبەستن بە پێناسەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بەپێی داتاكانی دەستەی گشتیی ئامارەكانی توركیا، لە ساڵی ١٩٧٠ رێژەی منداڵ لە توركیا ٤٨.٥ % بووە، رێژەکە لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ٤١.٨ % دابەزیوە و لە ساڵی ٢٠٢٠ یش بۆ ٢٧.٢ % کەمبووەتەوە. دەستەی گشتیی ئامارەكانی توركیا پێشبینیی ٥٠ ساڵەی رێژەی منداڵان لە توركیا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، پێشبینی دەكرێت رێژەی منداڵ لە ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ٢٦.٦ %، لە ساڵی ٢٠٣٠ بۆ ٢٥.٦ %، لە ٢٠٤٠ بۆ ٢٣.٣ %، لە ٢٠٦٠ بۆ ٢٠.٤ % و لە ٢٠٨٠ یش رێژەكە بۆ ١٩ % كەم ببێتەوە. ناوەندی ئامارەكانی یەكێتیی ئەوروپا دەڵێت، رێژەی منداڵان لە كۆی ٢٧ وڵاتی ئەندام لە یەکێتییەکەدا بۆ ساڵی ٢٠٢٠، بە رێژەی ١٨.٢ % یە. زۆرترین رێژەی منداڵ لە دانیشتووانی وڵاتی ئێرلاندە كە ٢٤.٢ % ـە، فەرەنسا ٢١.٦ %، سوێد ٢١.١ %، ئەڵمانیا ١٦.٤ %، ماڵتا ١٥.٩ % و ئیتاڵیا ١٥.٨ % یە.", "summary": "دەستەی گشتیی ئامارەكانی توركیا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی ئاماری گشتی ژمارەی دانیشتووانی توركیا كە ٨٣ ملیۆن و ٦١٤ هەزار و ٣٦٢ كەسە، رێژەی منداڵ ٢٧.٢ % ی پێكدەهێنێت و ژمارەیان ٢٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار و ٦٥٧ كەسن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/20042021", "category": "turkey", "summary_length": 202, "article_length": 821, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 431}, {"article": "رۆژی هەینی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ چوارەمین دادگەی سزا قورسەکانی کۆنیا بڕیاریدا ئیبراهیم کەلەش، خزمی نزیکی محەممەد ئاڵتوون بکوژی خێزانە کوردەکەی پارێزگای کۆنیا ئازاد بکات. دادگەی کۆنیا پێشتر لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دا لەبارەی محەممەد ئاڵتوون تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی ئەو خێزانە کوردەی بە حەوت جار زیندانیکردنی هەمیشەیی سزادا، بەڵام دایک و باوک و هاوژینەکەی ئازادکران. ئێوارەی رۆژی هەینی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە دەستڕێژی گوللە کوژران کە چواریان ژن بوون. بکوژی ئەو خێزانە کوردە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی، ئاگری لە ماڵی خێزانە کوردەکە بەردا، بەڵام بە ئاگادارکردنەوەی دراوسێکان، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کوژێندرایەوە. پێش کۆمەڵکوژکردنی ئەو خێزانە کوردە، رۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لەلایەن خێزانی هێرشکەرەکە و خێزانێکی دیکەی دراوسیێیانەوە هێرشیان کرابووەسەر. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن داواکاری گشتیی بەڕێوەدەچوو، ١٤ کەس دەستبەسەرکران و لەو ژمارەیە ١٠ کەسیان خرانە زیندانەوە. بەدەستگیرکردنی محەممەد ئاڵتوون، ئەنجامدەری هێرشەکە لە ٥ی ئابدا ژمارەی گیراوەکان گەیشتە ١١ کەس. دواتر بەهۆی ئەو هێرشەی لە ١٢ی ئایاردا کرایە سەر خێزانی دەدەئۆغوڵڵاری، بڕیاری زیندانیکردن بۆ دوو دەستبەسەرکراوی دیکە دەرکرا و بەمەش ژمارەی دەستگیرکراوان بۆ ١٣ کەس زیادیکرد. لەو تۆمەتنامەیەی لەلایەن داواکاری گشتیی کۆنیا ئامادەکرابوو و پێشکەش بە چوارەمین دادگەی سزا قورسەکانی کۆنیا کرا، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی \"کوشتن بە ئەنقەست\" بڕیاری حەوت جار زیندانیکردنی تاهەتایی بۆ ئەنجامدەری تاوانەکە و بۆ ١٠ گیراوی دیکەش بە تۆمەتی \"هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانی بە ئەنقەست\" داوای سەپاندانی سزای زیندانیکردن دەکرا. دوای رووداوەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی تووندی رووداوەکەیان کرد و داوای سزادانی بکوژانیان کرد. لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیاش کاردانەوەی تووندیان هەبوو، ئاکپارتییان بە دروستکردنی پشێوی و سیاسەتی رق و کینە و دژایەتیکردنی کورد، تۆمەتبارکرد. دەسەڵاتیش رایگەیاند، ئەم تاوانە هیچ پەیوەندییەکی بە کورد و تورکەوە نییە.", "summary": "بە بڕیاری دادگە، کەسێکی دیکە لە تۆمەتبارانی دۆسیەی کوشتنی حەوت ئەندامی خێزانە کوردەکەی پارێزگای کۆنیای تورکیا ئازاد کرا، بەمەش لە کۆی ١٣ کەس کە بەتۆمەتی تێوەگلان لە کۆمەڵکوژکردنی ئەو خێزانە کوردە دەستبەسەرکرابوون، ١٢ یان ئازادکران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/201120212", "category": "turkey", "summary_length": 231, "article_length": 1927, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 852}, {"article": "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی ٢ - ٤ - ٢٠٢٢ لە گوتەیەکدا بۆ خێزانی ژمارەیەک سەربازی کوژراوی تورکیا لە نووسینگەی دۆڵمە باخچەی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ئیستەنبووڵ باسی لە قەیرانی ئێستای ئۆکراینا و قەیرانی دەیەی رابردووی سووریا کرد و گوتی، هەردوو قەیران دەریانخست کە پاراستنی نیشتمان و پارێزگاریکردن لە ئازادی و شکۆ زۆر گرنگە. سەرۆککۆماری تورکیا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا رایگەیاند: \"هەرکەسێک نیشتمانی نەبێت، ئازاد نابێت؛ هەر کەسێک ئازاد نەبێت، روومەتی [کەرامەت] نابێت\". ئەردۆغان گوتیشی، هەموو کێشەیەکیش لە ئەنجامی نەبوونی روومەتەوە (کەرامەت) دروستدەبێت. رۆژی ٢٤ی مانگی شوبات، هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەستیپێکرد؛ لەو کاتەوە بەرپرسانی تورکیا چەندجارێک هەوڵیانداوە شەڕەکە بوەستێن و دوایین هەوڵیشیان کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وڵات بوو لە ئیستەنبووڵ. دوای کۆبوونەوەکە، دەیڤید ئارخامیا، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ئۆکراینا رایگەیاند، دەکرێت ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە تورکیا کۆببنەوە. سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ئەو بابەتەش قسەی کرد و گوتی، ئەنقەرە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەردوو وڵات هەیە و هەر بۆیە مەبەستییەتی ئەو شەڕە کۆتایی پێبهێندرێت.", "summary": "سەرۆککۆماری تورکیا باس لە گرنگی هەبوونی نیشتمان بۆ هاووڵاتیان لە سەرانسەری جیهاندا دەکات و دەیبەستێتەوە بە زۆر بابەتی دیکەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/03042022", "category": "turkey", "summary_length": 125, "article_length": 1101, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 500}, {"article": "بێشتاش رووی دەمی کردە ناوەندی گشتیی جەهەپە و پرسیاری هەڵوێستی پارتەکەی بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتانەی تانژو ئۆزجان، سەرۆکشارەوانیی بۆڵوی کرد و گوتی: \"ئەو سەرۆکشارەوانییەی بۆڵو، بە داخەوە هەر رۆژە و بە هەڵسوکەوتێکی نەژادپەرستانەی تازەوە دەکەوێتە رۆژەڤی تورکیا. من تەنیا ئەمە دەڵێم؛ هەمووان نەژادپەرستیی ئەو سەرۆکشارەوانییە بەرامبەر کۆچبەران، ژنان و کوردان دەبینن. ئەویش ئەمانە ناشارێتەوە. دوێنێش لە تویتێکدا پارتەکەی ئێمەی تاگ کردووە. من رووی دەمم ناکەمە ئەو، بەڵام دەمەوێ بانگەواز لە ناوەندی گشتیی پارتەکە بکەم. ئەو پارتە کە بانگەوازی دەستبەجێ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات، ئاخۆ دەبێت ناوەندی گشتیی جەهەپە چۆن لەبارەی سەرۆکشارەوانیی بۆڵو بڕوانێت؟ ئایا چۆن سەیری رووداوی دەرکردنی ژنە کوردێکی کارمەندی شارەوانیی بۆڵویان کرد، کە هۆکارەکە تەنیا بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی دەمیرتاش بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی\". ئەمە لەکاتێکدایە هەر لەم هەفتەیەدا کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە سەردانی ئامەدی کرد و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی کوردی بە خەڵک دا. تانژو ئۆزجان، سەرۆکی شارەوانیی بۆڵو لەوەتەی ئەو ژنە کارمەندەی لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی دەمیرتاش لەسەر کار لاداوە، رووبەڕووی رەخنەی زۆری کوردان بە گشتی و هەدەپە بەتایبەتی بووەتەوە. عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە شەممەی رابردوو لە تویتێکدا باسی سەردانەکەی سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو بۆ ئامەدی باکووری کوردستان کرد و نووسی: \"تانژو ئۆزجان، سەرۆکی شارەوانیی بۆڵو ژنەکارمەندێکی کوردی لەسەرکار لاداوە، تەنیا لەبەر ئەوەی وێنەی دەمیرتاشی بڵاوکردووەتەوە. ئەگەر ئێوە بە جددی بە تەنگ پرسی کوردەوەن، فەرموون ئەو بابەتە چارەسەر بکەن و ئەو ژنە بگەڕێننەوە سەر کارەکەی\". شارەوانیی بۆڵو لەدەست جەهەپەدایە، لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانی کە ٢٠١٩ بەڕێوەچوو لە پارێزگای بۆڵو جەهەپە ٥٢.٧ %، ئاکپارتی ٤٤.٧ % ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. لە هەڵبژاردنی شارەوانیدا هەدەپە لە شارەکانی تورکیادا پشتیوانیی لە جەهەپە و ئیی پارتی کرد و رۆڵی لە بردنەوەیان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکاندا هەبوو.", "summary": "لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا مێرال دانش بێشتاش، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە باسی لەو ژنە کوردە کرد کە کارمەندی شارەوانیی بۆڵو بوو و تەنیا لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتەکەیان، دەرکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/14032022", "category": "turkey", "summary_length": 227, "article_length": 1825, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 870}, {"article": "میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ١٢ دۆسیەی تاوان لە دژی ١٠ پەرلەمانتار پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کراون. ١٠ دۆسیە بۆ نۆ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هەدەپە و دوو دۆسیەیش بۆ پەرلەمانتارێکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان \"دەبەپە\" ئامادەکراوە. سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دۆسیەکانی ئاراستەی لیژنەی دادپەروەری و دەستوور کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکان دۆسیەیەکی تاوان لە دژی هەریەک لە سدیق تاش، حەبیب ئەکسیک، ئایشە ئاجار باشاران، کڵچ کۆچ ئیگیت، نەسرەددین ماچین، نوران ئیمیر، حوسێن کاچماز، ئێبرو گونای و دوو دۆسیەش لە دژی رەمزیە تۆسون تۆمارکراوە، کە سەرجەمیان پەرلەمانتارانی هەدەپەن. هەروەها دوو دۆسیە لە دژی سالیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان \"دەبەپە\" ئامادەکراوە. رۆژی ١٣ی مانگ، هەشت دۆسیەی تاوان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە حەوت پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرابوو. بەپێی رێکارەکان، مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دۆسیەکانی تاوان ئاراستەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان دەکات بۆ بەدواداچوون، لە نەبوونی کەموکورتی لە دۆسیەکان، ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەکانیان دەکات و دوای پەسەندکردنیان، لە رێگەی دەستەی سەرۆکایەتییەوە دەخرێتە بەرنامەی خشتەی کاری ئەنجوومەنی گشتیی بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت. بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دادی تورکیا، لە ٢٧ ـەمین خولی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا، هەزار و ٣١٦ دۆسیەی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە و لێسەندنەوەی پارێزبەندی دژی پەرلەمانتاران پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراون. لەم ژمارەیەدا ٩٩٢ دۆسیە لە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپە تۆمارکراون. دوو پەرلەمانتاری هەدەپەش متمانەیان لێسەندراوەتەوە.", "summary": "وەزارەتی دادی تورکیا بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە نۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان \"هەدەپە\" و پەرلەمانتارێکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان \"دەبەپە\"، ١٢ دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/260120222", "category": "turkey", "summary_length": 209, "article_length": 1473, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 666}, {"article": "سارۆهان ئۆڵوچ، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا چوار دەنگتۆمارکەرەکەی لەسەر مێزەکەیدا دانابوو و ئاماژەی بەوە دا کە لە ژوورەکانی بارەگای پارتەکەیان دۆزراونەتەوە. ئۆڵوچ حکومەتی تۆمەتبار کرد و گوتی: \"هێزە ئەمنییەکان لە ئیستەنبووڵ و پارێزگاکانی دیکەشدا ئەم کارە دەکەن. هەڵدەکوتنە سەر بارەگاکانمان و بە چەند کاژێر دەمێننەوە. بیانوویان گەڕان و پشکنینە. جا لەو کاتانەدا ئەم جۆرە ئامێرە دەنگییانە جێگیردەکەن. ئێمە لە ئیستەنبووڵ ئەمانەمان دۆزییەوە، بەڵام لە وان و دیاربەکریشدا هەمان کاریان کردووە. جگە لەمانە شتی دیکەش جێگیردەکەن. \" بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە رایگەیاند دوو دامەزراوە هەن کە دەتوانن بە شێوەیەکی وا پرۆفێشناڵانە ئەم کارە بکەن کە یەکێکیان هەواڵگریی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، ئەوەی دیکەش هەواڵگریی نیشتمانییە. سارۆهان ئۆڵوچ نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانەدا نیشان دا و رایگەیاند کە ئاکپارتی ئەم شێوازە سیخوڕیکردنەی لە گرووپی گولەنییەکان وەرگرتووە و گوتیشی: \"ئێمە هیچ تۆمەتێکی چەپەڵمان نییە هەتاوەکو بیشارینەوە. دەمەوێت جەخت لەسەر ئەمە بکەمەوە... ئێوە لە رابردوودا هاوبەشی ١٢ ساڵەی دەسەڵاتتان تۆمەتبارکرد و گوتتان چەواشەی کردین. جێگیرکردنی تۆمارکەری دەنگی شێوازی ئەو هاوبەشەی ئێوەیە. ئێوە ئەمە لەو هاوبەشەتان فێربوون و ئێستا جێبەجێی دەکەن. \" هەدەپە لەو بارەیەوە سکاڵا تۆماردەکات و وردەکاریی تەواوی لە راپۆرتێکدا کۆکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و بە فەرمی وەڵامی هەدەپەی نەداوەتەوە. لە ماوەی رابردوودا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کرانە سەر بارەگای هەدەپە و گەڕان و پشکنین کران.", "summary": "بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، لە بارەگای پارتەکەیاندا لە ئیستەنبووڵ چوار ئامێری دەنگتۆمارکردنیان دۆزیوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/08122020", "category": "turkey", "summary_length": 146, "article_length": 1519, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 697}, {"article": "پەکەر رۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئایار لە نوێترین ڤیدیۆیدا باسی لە کوشتنی ساڤاش بوڵدان، هاوژینی پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد. پەکەر، محەممەد ئاغاری بە کوشتنی ساڤاش بوڵدان تۆمەتبارکرد. پەکەر گوتی: \"ئەو محەممەد ئاغارە لەو کاتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش بوو، پارەی لە باشترین هاوڕێکانی وەردەگرت کە بەهجەت جانتورک، حوسێن بایباشین، ساڤاش بوڵدان و هەموو ئەوانەی کاری مادەی هۆشبەریان دەکرد. ئەها دەڵێن بازرگانە کوردەکان، نەخێر! ئەوانە مامەڵەی مادەی هۆشبەریان دەکرد. پارەی لە هەموویان وەردەگرت\". پەکەر هەروەها دەڵێت: \"ئاغار کاتێک چووە نێو سیاسەت، خەونی ئەوە بوو ببێتە سەرۆککۆمار. جا بۆ سڕینەوەی پێشینەی خۆی سیناریۆیەکی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کرد. ئەوکاتە تانسو چیللەری رازی کرد. بە گوتەی [دەوڵەتەکان لەپێناوی داهاتووی خۆیان چەند جۆرە هەنگاوێک هەیە، دەیهاوێژن] ئینجا بڕیاریان دەرکرد و دەستیان بە کوشتنی ئەو کەسانە کرد. بەخوا لەپێناوی نیشتمان و گەل نەیکرد، تەنیا لەپێناوی سڕینەوەی رابردووی خۆی ئەم کارەی کرد\". پەروین بوڵدان ئێوارەی یەکشەممە تویتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: '' ساڵانێکە دەیڵێینەوە و ئێستاش دووپاتی دەکەینەوە. ساڤاش بوڵدان و هاوڕێکانی لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتەوە کوژران. هەر بە سیناریۆ بکوژان دادگایی کران و بەرائەتیان وەرگرت. ئێستا دەگەڕێینەوە سەر خاڵی سەرەتا. هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی دووبارە دادگایی بکرێنەوە\". سەدات پەکەر لە ماوەی رابردوودا دەستی بە بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک گرتەی ڤیدیۆیی خۆی کردووە و باس لە چەند رووداوێکی نهێنیی نێو دەوڵەتی تورکیا دەکات. بەتایبەتی لە دوایین گرتەکاندا باس لە سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا و محەممەد ئاغار، وەزیری نێوخۆی پێشووتری ئەو وڵاتە دەکات و چەندین نهێنیی نەبیستراوی باسکردووە. ئەمە بووەتە هۆی تووڕەکردنی بەشێک لە بەرپرسانی باڵای تورکیا. بەڵام پەکەر دەڵێ بەردەوام دەبێت لە درکاندنی نهێنیی زیاتری بەرپرسان.", "summary": "سەدات پەکەر، کە بەشێک لە لایەنەکانی تورکیا بە سەردەستەی مافیا ناوی دەبەن، بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و درکاندنی نهێنیی زیاتری دەوڵەت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/24052021", "category": "turkey", "summary_length": 146, "article_length": 1695, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 760}, {"article": "شەوکەت هەرکی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەنتاڵیا رایگەیاند، کاژێر ١: ٤٥ خولەک کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد. پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا. وەک لە راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا \"سوپاسى به‌شداريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا كرد\" و دووپاتی كرده‌وه كه توركيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له دۆخى سياسيى عێراق ده‌ڕوانێت. نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا \"ده‌ستخۆشى له توركيا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ئۆكراينا، هه‌روه‌ها هيواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانيى زياترى لێنه‌كه‌وێته‌وه. \" لەبارەی دۆخى عێراق، نێچيرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه. رۆژی هەینی ١١ - ٠٣ - ٢٠٢٢ نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات. لە یەکەم رۆژی گەیشتنی بۆ ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر و جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە. کۆڕبەندەکە لەژێر ناونیشانی \"داڕشتنەوەی دیپلۆماسی\" بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ دەخایەنێت لە ١١ی ئەم مانگە دەستیپێکردووە و تاوەکو ١٣ ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. ئەمساڵ ١٥ سەرۆک و سەرۆکوەزیران و ٦٧ وەزیر بەشداریی کۆڕبەندەکەن و مژارەکانی دیدارەکە بریتین لە: هەژاری، ئاوارەبوون، گۆڕانی کەشوهەوا و هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان.", "summary": "لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/120320223", "category": "turkey", "summary_length": 136, "article_length": 2168, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 990}, {"article": "رۆژی شەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە شارەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، مێرسین، ئەسکیشەهیر، ئیسپارتای تورکیا و خارپێتی باکووری کوردستان بەسەتان ژن رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد. ئەو گردبوونەوانە دوای ئەوە هات، ئەو سکاڵایە بێ ئەنجام بوو کە پلاتفۆرمەکە چەندین ساڵ بەر لە ئێستا لە ناوەندی پەیوەندییەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا و دواتریش لە ناوەندی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تۆماری کردبوو، بۆ داخستنی دۆسیەکەیان لە دادگا. لە دادگای ئیستەنبووڵی تورکیا سکاڵا بۆ داخستنی \"پلاتفۆرمی تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین\" تۆمارکراوە، یەکەمین دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە رۆژی یەکی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت. \"پلاتفۆرمی تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین\" لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە دامەزراوە و مانگانە ئامار و داتا لەبارەی تاوان و تووندوتیژی دژی ژنان لە تورکیا و باکووری کوردستان بڵاودەکاتەوە.", "summary": "لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ داخستنی \"پلاتفۆرمی تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین\" لە چەند شارێكی تورکیا و باکووری کوردستان ژمارەیەک زۆر لە ژنان گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/17042022", "category": "turkey", "summary_length": 165, "article_length": 781, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 333}, {"article": "دوای هەڤپەیڤینێکی ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە چەند رۆژێک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە، پرسی کورد و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی لە تورکیا بوونەوە رۆژەڤ و زۆربەی پارتەکانی تورکیا قسەی خۆیان لەوبارەیەوە هەیە. کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە رۆژی ١٩ی ئەم مانگە رایگەیاند، کێشەی کورد لەگەڵ هەدەپە چارەسەردەکەن. دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەوبارەوە رایگەیاند، \"لە تورکیادا کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کوردەوە. کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە بە قسەکردن لەسەر کێشەیەک کە لە بنەڕەتدا بوونی نییە، دەیەوێ ئەو پەیوەندییە قەدەخەیە و ئەو هاوپەیمانییە بێ رەوشتانەی لەگەڵ هەدەپە دروستیکردووە بە فەرمی بکات و رەوایەتی پێبدات\". باخچەلی لەبارەی جەهەپە دەڵێت، ئەو پارتەی ئەتاتورک دایمەزراندووە، ئێستا لە دەستێکی دیکەدایە و لە رێڕەوی خۆی لایداوە. ئەمە لە کاتێکدایە، جەهەپە ماوەیەکە باس لە بوونی هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا شێواز و هەنگاوەکانی روون نەکردوونەتەوە. شاندێکی جەهەپەش بە سەرۆکایەتیی ئۆغوز کائان ساڵیجی، یاریدەدەری سەرۆکی پارتەکە سەردانێکی هەولێریان کرد و لە رۆژانی ٥ - ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. دەولەت باخچەلی لەبارەی ئەو سەردانە رەخنەی لە جەهەپە گرت و رایگەیاند، \"شاندی جەهەپە لە ماوەی رابردوودا سەردانی باکووری عێراقیان کرد؛ پێویستە بێ ئەوەی پەنا ببردرێتە بەر درۆ و قسە هەڵبەستن، روون بکرێتەوە کە ئایا ئەو شاندە لەگەڵ پەکەکە دیداری سازداوە یان نا\". رۆژی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١، دوای سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان، شاندەکەی جەهەپە لە ئەنقەرە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی سازدا. ئۆغوز کائان ساڵیجی باسی لە هەوڵێکدا دەستپێشخەری کرد بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمی ئاشتی و هاوئاهەنگی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوتی، ئامانجەکە ئاشتی و هاوئاهەنگییە.", "summary": "سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە دەڵێت، ئەوەی هەدەپە بە پارتێکی رەوا بزانێت، ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ پەکەکەش بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/220920211", "category": "turkey", "summary_length": 127, "article_length": 1669, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 791}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوێکی سه‌رۆكایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی پرسی رووسیا - ئۆكراینا كراوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه گرنگی زۆری داوه به‌و دیالۆگه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ پوتین دەیکات و، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌نجامی ئه‌رێنی ئه‌مه‌یان بینیوه و سووره له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌و تێگه‌یشتنه. هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كردووه \"دان به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێشێلی سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا ده‌كات، نانێن\" و ئه‌مه‌شی به هه‌ڵوێستێی بنچینەیی ناوبردووه و به گرنگی زانیوه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كانی مینسك به ئه‌نجامێك بگه‌ن. ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پووتین، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ئاڵۆزتربوونی كێشه‌كه ئه‌گه‌ر بگاته پێكدادانی سه‌ربازی، سوودی بۆ هیچ كه‌سێك نابێت و هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه گرنگی به درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه دیپلۆماتی و دیداره‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆش هاوشێوه‌ی دوێنێ، توركیا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی ئاشتی. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی به‌رێگه‌ی دیالۆگ كردووه و باسی له‌وه كردووه ئه‌وله‌ویه‌تدان به دیپلۆماسیی سوودی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له چوارچێوه‌ی ناتۆدا درێژه به هه‌ڵوێستی بونیاتنه‌رانه ده‌ده‌ن. شەوی دووشەممە ٢١ - ٠٢ - ٢٠٢٢ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا دانی بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی ' لوهانسک ' و ' دۆنیتسک ' ی هەرێمی دۆنباس نا و رێککەوتنی لەگەڵ واژۆکردن. هەروەها رەخنەی لە بەرپرسانی ئۆکراینا گرت و رایگەیاند، وڵاتەکەیان لە \"دەرەوە\" کۆنترۆڵکراوە و داوای کرد دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان رابگرن. ئەو هەنگاوەی پووتین کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا، یەكێک لەو لایەنانەی دژی بڕیارەکەی پووتین کاردانەوەی نیشاندا، تورکیا بوو. رۆژی سێشەممە ٢٢ - ٠٢ - ٢٠٢٢ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"ئەم بڕیارەی رووسیا بە قبوڵنەکراو دەزانین و رەتیدەکەینەوە. بەم ھۆیەوەش جەخت لە هەڵوێستی خۆمان لەبارەی پاراستنی یەکپارچەیی و یەکێتی سیاسیی ئۆکراینا دووپاتدەکەینەوە و بانگھێشتی سەرجەم لایەنەکان دەکەین، دان بەخۆیاندابگرن و پابەندی مافە نێودەوڵەتییەکان ببن\".", "summary": "ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کرد و پێیڕاگەیاند تورکیا دان بەو هەنگاوەی مۆسکۆدا نانێت لەبارەی داننان بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی دونێتسک و لوهانسک لە هەرێمی دۆنباسی ئۆکراینا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/230220226", "category": "turkey", "summary_length": 214, "article_length": 2082, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 942}, {"article": "رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبووڵ لە باڵەخانەی فولای روویدا. دوای ئەوەی لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانە چوار نهۆمییکە دەنگی تەقە دەبیسترێت، خەڵکی ناوچەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەنەوە و ژمارەیەکی زۆر تیمی پۆلیس و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. دوای پشکنینی شوقەکە، تەرمی سێ کەس دۆزرانەوە. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، (یە. س. ب)ی تەمەن ٣٤ ساڵ هێرشەکەی کردووە، سەرەتا تەقەی لە (ب. ڤ)ی تەمەن ٢٧ ساڵ کردووە، کە پێشتر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا هەبووە، پاشان تەقەی لە (ئۆ. ئا)ی تەمەن ٢٩ ساڵ کردووە، کە پەیوەندی لەگەڵ (ب. ڤ)دا هەبووە و لە شوقەکەدا پێکەوە دەژیان. دوای ئەوەی هەردووکیانی کوشتووە، (یە. س. ب) هەر لە نێو شوقەکەدا کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە. لێکۆڵینەوەی داواکاری کۆماری ئیستەنبووڵ لە رووداوەکە بەردەوامە.", "summary": "لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا تەرمی سێ کەس لە شوقەیەکدا دۆزرانەوە. پیاوێک خۆشەویستە کۆنەکەی خۆی، کە لەگەڵ پیاوێک بوو، کوشتووە، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/270520222", "category": "turkey", "summary_length": 159, "article_length": 773, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 366}, {"article": "بەشێک لە بڕیارە نوێیەکانی حکومەتی تورکیا لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی خابوورەوە بە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دراوە و ئاگادارکراوەتەوە. یوسف موسا، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند: لە سبەی چوارشەممەوە هەر کەسێک کە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت و نیازی گەشتی بۆ تورکیا و باکووری کوردستان هەبێت، پێویستە پشکنینی PCRی کردبێت. هەروەها نابێت ماوەی پشکنینەکەی ٧٢ کاژێری بەسەدا تێپەڕ بووبێت و پێویستیشە واژۆ و مۆری فەرمی ئەو نەخۆشخانەیەی بەسەرەوە بێت کە پشکنینەکەی لێکراوە. ئەو بڕیارەی تورکیا کاریگەریی زیاتر دەکاتە سەر هاتووچۆی گەشتیاری، پێشتر هەر کەسێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی باکووری کوردستان و تورکیای کردبێت لەکاتی گەڕانەوە دەبوو لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل پشکنینی کۆرۆنا بکات، کە نرخی هەر پشکنینێک ٥٠ دۆلارە، بە دەرکردنی ئەو بڕیارەش کاریگەرییەکە زیاتر دەبێت. بەپێی ئەو داتاو زانیارییانەی دەست رووداو کەتووە، لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی، کاریگەری لەسەر گەشتەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ باکووری کوردستان و تورکیا هەبووە و بە رێژەی ٧٠ % دابەزیوە.", "summary": "لە سبەی چوارشەممەوە تورکیا هاتووچۆ لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل سنووردار دەکات و بەبێ پشکنینی پێشوەختەی کۆرۆنا رێگە بە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان نادات سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/291220201", "category": "turkey", "summary_length": 190, "article_length": 1040, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 461}, {"article": "فەرمانگەی کارەساتە سرووشتییەکان و دۆخی لەناکاو - ئافاد بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، لە پارێزگای كاستامۆنو ٦٠ کەس، لە سینۆپ ٩ کەس و لە بارتن ١ کەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە و ٨ برینداریش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی شەممە ١٤ی ئاب، سەردانی ئەو ناوچانەی کرد کە بەر لافاوەکە کەوتوون و رایگەیاند، ٧٧ کەس بێسەروشوێنن، بەڵام ئەنگین ئاڵتای، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی نێو پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەڵێن، ژمارەکە لەوە زیاترە. ئەنگین ئاڵتای دەڵێت، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە پێی دراوە، زیاتر لە ٣٠٠ کەس بەهۆی لافاوەکەوە بێسەروشوێنن. رۆژی چوارشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢١ لە پێنج شاری تورکیادا لافاو دروستبوو و زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەوانەش بردنی چەندین ئۆتۆمبێل و رووخاندنی ژمارەیەک خانوو و باڵەخانە.", "summary": "لە تورکیا ژمارەی مردن به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ٣ پارێزگای رۆژئاوای ده‌ریای ره‌شی گرتووه‌ته‌وه بۆ ٧٠ کەس بەرزبووەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/16082021", "category": "turkey", "summary_length": 111, "article_length": 840, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 396}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی هەدەپەدا هاتووە \"دانوستاندنەکانی دۆڵمەباخچە وەکو یەکێک لە گرنگترین هەنگاو چوونە مێژووەوە. ئەو هەنگاوە لەپێناو بەدیهێنانی خەونی دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی بۆ کۆمەڵگەی تورکیا بوو؛ هەروەها لەپێناو زەمینەسازی بوو تاوەکو بە هیواوە سەیری داهاتوو بکرێت. دۆڵمەباخچە ئاشتەوایی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی برایەتی بوو\". هەدەپە رەتیدەکاتەوە، دۆڵمەباخچە دانوستاندنی نێوان ئاکپارتی و هەدەپە یان عەبدوڵا ئۆجەلان و ئاکپارتی بووبێت و ئاماژە بەوە دەکات \"ئەوە دانوستاندنێک بوو لەنێوان شاندی حکومەت و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەناوی تەواوی چین و توێژەکانی کوردەوە. هەرچەندە ئامانجی لەپێشینەی دانوستاندنەکان چارەسەری کێشەی کورد بوو کە بووەتە کێشەی بنەڕەتیی تورکیا، دۆڵمەباخچە دەرفەتێکی زۆر گەورەیە بۆ بەدیموکراسیکردنی تورکیا. بەڵام یەکێک لە لایەنەکانی پرسەکە کە ئاکەپەیە، لەپێناو بەرژەوەندیی دەسەڵاتێکی بچووک، نکۆڵی لە بەردەوامیدان بە دۆڵمەباخچە کرد و داهاتووی دیموکراسیی تورکیای کردە ئامانج\". هەدەپە رەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گرتووە و باسی لەوە کردووە \"قەیرانی ئابووری قووڵتر بووەتەوە. تورکیا لە سووریا، لیبیا و عێراقدا خزێنراوەتە نێو زۆنگاوەوە. لە نێوخۆشدا مافی هەڵبژاردنی خەڵک خراوەتە بەردەم هێرشی تووندەوە. کاری سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن نزیکە لەوەی قەدەخە بکرێت\". هاوکات لە راگەیێندراوەکەیدا، پارتی دیموکراتی گەلان رەخنەی تووندی لە ئاکپارتی گرتووە بەوەی رەچاوی بارستایی و دەنگ ناکات، لەوبارەیەوە دەڵێت \"دەسەڵات بەهۆی ئەوەی چاوی لە دەستی تێگەیشتنێکی کودەچیانەیە، بووەتە دیل، بەجۆرێک پارتێکی خاوەن ٠.٢٣ % ی دەنگ بەڕوونی رایگەیاندووە کە وڵات بەڕێوەدەبات. هاوکات هاوبەشە بچووکەکانی پارتی دەسەڵات باس لە داخستنی پارتەکەمان دەکەن کە سێیەم گەورە پارتی تورکیایە\". ئێستا لە تورکیادا باس و خواسی داخستنی هەدەپە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە گەرمە، بەتایبەتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە و پارتی وەتەن گوشاری زۆر لە ئاکپارتی دەکەن و داوای داخستنی هەدەپە دەکەن. دۆغو پەرینچەک، سەرۆکی پارتی وەتەن کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی ٢٠١٨ دا تەنیا ٠.٢٣ % ی دەنگەکانی هێنا، تاوەکو ئێستا چوار جار داواکاریی داخستنی هەدەپەی بەرزکردووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو فراکسیۆنی ئاکپارتی ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر داواکارییەکە بگاتە پەرلەمان هەنگاوی پێویست دەنێن. هەڵوێستەکەی ئاکپارتی، هەدەپەی نیگەران کردووە، بەوەی پارتی وەتەن کە خاوەن ١١٧ هەزار و ٧١٣ دەنگە، باس لە داخستنی سێیەم گەورە پارتی تورکیا بکات کە هەدەپەیە و خاوەنی پێنج ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ٣٠٩ دەنگە.", "summary": "ناوەندی بەڕێوەبردنی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە ساڵڕۆژی دانوستاندنەکانی دۆڵمەباخچە (٢٨ی شوباتی ٢٠١٥) کە یەکێک لە قۆناخەکانی پرسی چارەسەری بوو، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تاکە رێگەی چارەسەری قەیرانی تورکیا دانوستاندنەکانی دۆڵمەباخچەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/280220212", "category": "turkey", "summary_length": 248, "article_length": 2285, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 1054}, {"article": "دوای ئەوەی دادگای باڵای دەستووری تورکیا دووجار دۆسیەی داخستنی هەدەپەی بە بیانووی کەموکوڕی لە دۆسیەکەدا رەتکردەوە، جارێکی دیکە نووسینگەی داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا بە تۆمەتی \"پشتیوانیکردنی تیرۆر\" داواکاریی بۆ داخستنی هەدەپە تۆمارکرد. پەروین بوڵدان گوتی: \"ئەو دۆسیەیەی بۆ داخستنی هەدەپە کردوویانەتەوە، بڕوا بکەن هەڤاڵان هەدەپە گەورەتر و بەهێزتر دەکات، با هیچ کەسێک گومانی لەمە نەبێت. تێکۆشانمان گەورەتر دەبێت. جارێکی دیکە لێرەوە دووپاتیدەکەمەوە کە گۆڕەپانەکە بۆ مافیا و چەتەکان چۆڵناکەین. با دەسەڵات بیر لە ئەنجامی هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە بکاتەوە، نەک ئێمە. با هیچ کەسێک نیگەران نەبێت، ئێمە دەزانین چیدەکەین و بژارەی دیموکراسیمان هەمیشە هەیە. جەماوەری ئێمە بێ بژارە نییە\" پەروین بوڵدان رەخنەی تووندی لە دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) گرت بەوەی لە گوتاری فراکسیۆنی پارتەکەیدا هەڕەشەی کردووە و داوای داخستنی هەدەپەی کردووە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمانی توركیا، لەبارەی هەدەپە قسەیكرد و رایگەیاند، \"هەدەپە باڵی سیاسیی پارتی كرێكارانی كوردستان \"پەكەكە\"یە، پەرلەمانتارە جوداخوازەكانیشیان لە دژی دەوڵەت كاردەكەن و بەداخەوە لەگەڵ ئێمە لەنێو یەك هۆڵدا هەناسە هەڵدەمژین\". دەوڵەت باخچەلی راشیگەیاند، ئەركی سەرشانی دادوەران و پیاوانی یاسایە كاری جدی بكەن بۆ داخستنی هەدەپە و وەرگرتنەوەی متمانە لە پەرلەمانتارە جوداخوازەكانیان بۆ ئەوەی لەژێر سایەی دەوڵەتی یاسادا سزابدرێن", "summary": "پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گوتاری ئەمڕۆ سێشەممەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا رایگەیاند، هەرکاتێک دەسەڵات پیسی و چەپەڵییان لێ ئاشکرادەبێت، دێن داخستنی هەدەپە و دژایەتیکردکردنی کورد دەخەنە رۆژەڤ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/080620212", "category": "turkey", "summary_length": 218, "article_length": 1384, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 646}, {"article": "کەمال بولبول، پەرلەمانتاری هەدەپە دەڵێت، \"ئەو باجەی لە گەلی کورد وەردەگیرێ، وەک پەروەردە بە زمانی دایک بۆ گەلی کورد ناگەڕێتەوە. لە پەرلەماندا زمانی من هێمایی X بۆ دادەنرێ، چونکە کوردییە؛ وەک عەلەوی مەزهەبێک لەسەر دەرگەی ماڵەکەم هێمای X دادەنرێ؛ وەک هەدەپەییەک بەشداریکردنم لە کاری سیاسی قەدەخەیە؛ سێ X، سێ هاوکێشەی نەزانراو\". لە گفتوگۆکاندا باس لە کێشەی زمان لە کەرتی تەندروستی کرا، بەتایبەتی بۆ ئەو پزیشکانەی لە باکووری کوردستاندا کار دەکەن و کوردی نازانن و ئەو کوردانەش کە ناتوانن بە تورکی گوزارشت لە کێشەکانیان بکەن. ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتاری هەدەپە دەڵێت، \"لە تورکیادا هەموومان دەزانین ٢٥ ملیۆن کورد دەژین، بەڵام کوردەکان لەبەرئەوەی ناتوانن بە زمانی دایک پەروەردەبن، ناتوانن لە بەشی پزیشکیش بە کوردی بخوێنن. هەموومان دەزانین، نەخۆشێک بێجگە لە زمانی دایک زۆر زەحمەتە بە زمانێکی دیکە گوزارشت لە خۆی بکات، بەتایبەتی ئەگەر ئەو نەخۆشە نەخوێندەواربێت\". فەلەکناس ئوجا، پەرلەمانتاری هەدەپە لە پاڵ تورکی بە زمانەکانی ئەڵمانی و کوردیش قسەی کرد، ئەمەش کاردانەوەی پەرلەمانتارانی مەهەپەی لێکەوتەوە و مایکی ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە چەند جارێك داخرا. وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا باسی پڕۆژەکانی بەنداو و پردەکانی باکووری کوردستانی کرد و رایگەیاند، خزمەتی زۆری ناوچەکەیان کردووە. عادل کارائیسماعیلئۆغڵو، وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا دەڵێت، \"پردی حەسەنکێف، باتمان و میدیاد پێکەوە دەبەستێتەوە لە سەر بەنداوی ئڵیسوو. بڕوانن، بڕوانن، پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە بۆ بەراوردکردنی تورکیای ئێستا لەگەڵ تورکیای جاران. پردی بەگەندیک لەسەر چەمی بۆتان لە نێوان شارۆچکەی هیزانی بەدلیس و شارۆچکەی پەرواری سێرت دروستکراوە. بڕوانن، لێرە پردێكی بچووک دەبینن، چەندین ساڵە ئەمەیان بەڕەوا زانی بۆ خەڵکی ناوچەکە. سەرباری سووتاندن و وێرانکردنی شوێنی مانەوەی ستافی پرۆژەکان، ئەم پرۆژەیە تەواو کرا. ئەو رێگەیەی بەچەندین کاژێر دەبڕا، بۆ یەک خولەک کورت کرایەوە\". لە بەرامبەردا پەرلەمانتارانی هەدەپە بەهۆی پرۆژەکانی بەنداو لە باکووری کوردستاندا کە بەوهۆیەوە لە بەشێکی ناوچەکاندا شوێنەواری مێژووی گرنگ ژێرئاوکەوتن دەسەڵاتیان وەک \"بکوژی مێژوو\" تۆمەتبارکرد.", "summary": "لە پەرلەمانی تورکیا بودجەی ٢٠٢٢ بۆ وەزارەتەکانی پەروەردە و گەیاندن و ژێرخان پەسندکرا. قەدەخەی سەر زمانی کوردی و تەرخاننەکردنی هیچ بڕە بودجەیەک بۆ خوێندنی کوردی و کەمینە و ئایین و ئاینزاکانی دیکە لە تورکیا رەخنەی زۆری لێگیرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/131220211", "category": "turkey", "summary_length": 224, "article_length": 1928, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 865}, {"article": "میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت، \"لە کاتێکدا بەربەستی هەڵبژاردن کەمدەکەنەوە، لەلایەکی دیکەوە گەمە بە سیستەمی هاوپەیمانییەتی دەکەن. هۆکاری گەمەکردنیان بە سیستەمی هاوپەیمانیش ئاشکرایە، جارێکی دیکە سەرباری ئەوەی دەنگیان کەمیکردووە، دەیانەوێ سوودمەندبن\". لە سیستەمی نوێی هەڵبژاردنی تورکیادا چی دەگۆڕێت؟ - کەمکردنەوەی بەربەستی هەڵبژاردن لە ١٠ % بۆ ٧ %. - نەهێشتنی مەرجی بوونی فراکسیۆن بۆ بەشداریکردن لە پەرلەمان. - بۆ چوونە پەرلەمان دەنگی بنەڕەتی پارتەکان بەبنەما دەگیرێت. - پارتە بچووکەکان بە هاوپەیمانیش بچنە پەرلەمان، ئاستەم دەبێت پەرلەمانتاریان هەبێت. - بەر لە هەڵبژاردن بە شەش مانگ دەبێت لە ٤١ پارێزگادا کۆنگرە بکەن. - قەدەخەی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرۆککۆمار ناگرێتەوە. - هەڵبژاردنی پێشوەخت ناکرێت، هەڵبژاردن دوای ساڵێک لە جێبەجێکردنی یاساکە دەکرێت. لە رۆژانی داهاتوودا ئەو پێشنیازانەی ئاکپارتی و مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیادا کاری لەسەر دەکرێت و دەخرێنە دەنگدانەوە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە باسی لەوە کرد، \"ئەو رەشنووسی یاسایەی پێشکەشمان کردووە، بڕوام وایە لە ماوەیەکی نزیکدا پەسند بکرێت. تکاتان لێ دەکەم، بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا بکەن\". گۆڕینی بەندی هەڵبژاردن لە تورکیا نەک تەنیا خواستی ئاکپارتی و مەهەپەی هاوپەیمانیەتی، لە هەمانکاتدا خواستی ئۆپۆزیسیۆنیشە. سەرباری ئەوە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەگومانەوە دەڕواننە ئەو هەنگاوەی ئاکپارتی.", "summary": "ئاکپارتی و مەهەپە بۆ هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن و پارتە سیاسییەکان رەشنووسێکی ١٥ ماددەییان پێشکێش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەو رەشنووسە ناڕازین، چونکە پارتە بچووکەکان ناچار دەکات بە لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئەگەر بە هاوپەیمانی بچنە پەرلەمانیش، ئەستەمە پەرلەمانتاریان هەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/16032022", "category": "turkey", "summary_length": 311, "article_length": 1284, "summary_token_count": 142, "article_token_count": 600}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ - ٠٢ - ٢٠٢٢ دادگەی دووەمی سزاکانی عەدلیەی ئیستەنبووڵ داواکارییەکەی پشتڕاستکردەوە و بڕیاری پێ دەرکرد. ئەو دادگەیە رایگەیاندووە دوای تاوتوێکردنی بەڵگەکان و لێپێچینەوە لە دۆسیەکە، بڕیارەکە دراوە و \"ئەو بڕیارەش هیچ پێشێلکارییەکی یاسایی تێدانییە\". ئەمە لەکاتێکدایە پارێزەرانی دەمیرتاش رەخنەی تووندیان لە کۆی پرۆسەی دادگەییکردنی دەمیرتاش هەیە و بە پرۆسەیەکی سیاسی و دوور لە چوارچێوە یاساییەکان، ناوی دەبەن. هاوکات داواکاریی پارێزەرانی دەمیرتاش لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ تێهەڵچوونەوە، لەلایەن دادگەکەوە رەتکرایەوە. لە بەشێکی تۆمەتنامەکەی ئەم دۆسیەیەدا باس لەو گوتارە کراوە، کە سەڵاحەدین دەمیرتاش ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لەکارتی گەڕانەوەی لە رووسیاوە پێشکێشیکردووە و گوایە تێیدا سووکایەتی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی تورکیا کردووە. دادگە ئەو دوو دۆسیەیەی کردووەتە یەک دۆسیە و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری داوە. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کاتێك لە ٢٠١٤ دا بۆ یه‌كه‌مینجار به سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرا، ماددەی ٢٩٩ی له یاسای ژماره ٥٢٣٧ی تایبه‌ت به یاسای سزاكانی توركیا هەموارکردەوە و بە زیادکردنی چەند بڕگەیەک ماددەکەی قورستر کرد. به‌گوێره‌ی بڕگه‌كانی ئه‌و مادده‌یه، هه‌ر كه‌سێك سووكایه‌تی به سه‌رۆككۆمار بكات سزای ساڵێك بۆ چوار ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت. ئه‌وانەشی پارێزبه‌ندییان هه‌یه، بە قەرەبووی دارایی سزا ده‌درێن. زۆرترین سزای قەرەبووی داراییش بە کەمال کڵچدارئۆغڵو دراوە، بە تۆمەتی ئەوەی لەکاتی گوتارەکانیدا سووکایەتی بە ئەردۆغان کردووە. بەپێی ئاماری وه‌زاره‌تی دادی توركیا، له ساڵی ٢٠١٤ دا ٤٠ كه‌س، له ساڵی ٢٠١٥ دا ٢٣٨ كه‌س، له ساڵی ٢٠١٦ دا ٨٨٤ كه‌س، له ساڵی ٢٠١٧ دا ٢ هه‌زار و ٩٩ كه‌س، له ساڵی ٢٠١٨ دا ٢ هه‌زار و ٤٦٢ كه‌س و له ساڵی ٢٠١٩ شدا ٣ هه‌زار و ٨٣١ كه‌س بە \"تاوان\"ی سووکایەتیکردن بە ئەردۆغان به یه‌ك بۆ چوار ساڵ به‌ندكردن سزادراون. به‌مه‌ش له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغاندا ٩ هه‌زار و ٥٥٤ كه‌س ته‌نیا به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به سه‌رۆككۆمار خراونه‌ته زیندانه‌وه.", "summary": "سزای سێ ساڵ و شەش مانگ بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کەیسی \"سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار\" لەلایەن دادگەی ئیستەنبووڵەوە پشتڕاستکرایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/21022022", "category": "turkey", "summary_length": 177, "article_length": 1874, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 874}, {"article": "به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، تیمەکانی دژه‌تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆسەر چوار ناونیشانی دیاریکراو ئەنجامداوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەشت کەسی عێراقی دەستگیرکراون، دەرکەوتووە لەناو رێکخراوی داعشدا چالاکیيان ئەنجامداوە و یەکێکیان بەرپرسی مەشق و راهێنانی سەربازیی چەکدارە تازەکانی داعش بووە لە عێراق. هەروەها لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراواندا دەستگیرا بەسەر چەند بەڵگەیەکدا. دواتر ده‌ستگیركراوه‌كان پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا و راپێچی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆر كران بۆ لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی گوته‌كانیان.", "summary": "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای ساکاریا لە هەرێمی دەریای رەشی توركیا رایگه‌یاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی داعش لە شاره‌كه، هەشت گومانلێکراوی عێراقی دەستگیرکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/01012021", "category": "turkey", "summary_length": 222, "article_length": 531, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 233}, {"article": "بەبۆنەی ١٠٧ مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان کە لە رۆژی ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ و لەسەردەمی عوسمانییەکان روویدا، رۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢، گارۆ پایلان، پەرلەمانتاری بە رەچەڵەک ئەرمەنی رەشنووسی پرۆژەیاسایەکی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان و داوا دەکات تورکیا دان بەو کۆمەڵکوژییەدا بنێت. گارۆ پایلان لە پێشەکی رەشنووسی پرۆژە یاساکەدا نوسیوویەتی: \" ١٠٧ ساڵە نکۆڵی لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دەکرێت لەم وڵاتە؛ تاکە کۆمەڵگە بتوانێت برینی کۆمەڵگەی ئەرمەنی ساڕێژ بکات، گەلی تورکیایە. تاکە پەرلەمانیش کە بتوانێت دادپەروەریی بۆ ئەم کارەساتە گەورەیە بهێنێتەدی، پەرلەمانی تورکیایە، بەهۆی ئەوەی ئەم کۆمەڵکوژییە لەم خاکەدا ئەنجامدراوە\". گارۆ پایلان نوسیوویەتی: \"گەلی ئەرمەن لە سەردەمی عوسمانییەکاندا پێکهاتەیەکی ئایینی و نەتەوەیی گرنگ بوون و خاوەن پێگەی تایبەت بوون\" و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە گرووپێک لە سەرکردە سەربازییەکان کۆمەڵکوژییان کردووە و داوا دەکات، ناوی سەرجەم ئەو سەرکردە سەربازییانە و ئەفسەرە پلە باڵاکان کە ئەنجامدەری کۆمەڵکوژییەکە بوون لە دامەزراوە فەرمییەکان و شەقام و شوێنە گشتییەکاندا بسڕێتەوە. کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥ تاوەکو ١٩٢٣ لەسەردەمی عوسمانییەکان ئەنجامدرا و بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە، تێیدا یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی کوژران. بە گوێرەی سەرچاوە مێژوییەکان، رۆژی ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ رێکخستنە تایبەتەکانی سەر بە کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی هەڵیانکووتایە سەر ماڵی ٢٥٠ رۆشنبیر و کەسایەتیی ئەرمەنی و دوای زیندانیکردنیان، لە هەمان رۆژ هەموویان گوللەباران کران. ئەمە سەرەتای کۆمەڵکوژی ئەرمەنی بوو. تاوەکو ئێستا ٣٩ حکومەت و پەرلەمانی وڵاتان، کۆمەڵێک رێکخراوی جیهانییش کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بە جینۆساید ناساندووە.", "summary": "لە رێگەی پڕۆژەیاسایەکەوە، گارۆ پایلان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە داوا دەکات تورکیا دان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان بنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/23042022", "category": "turkey", "summary_length": 145, "article_length": 1558, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 704}, {"article": "وەزارەرتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ٩ی نیسانی ٢٠٢١ فڕۆکەیەکی سەربازیی لە جۆری KT - ١ کە سەر بە بنکەی سەرەکی فەرماندەیی هێزی ئاسمانییە لە ئیزمیر، لە کاتی نمایشی سەربازی لە سنوورە ئاوییەکانی فۆچا کەوتووەتە خوارەوە. دوای گەیشتنی هەواڵەکە ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئەمبوڵانس و بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هێشتا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە، دوای گەیشتنی تیمەکانی دەریاوانی، دوو فڕۆکەوانەکەی فڕۆکەکە بە سەلامەتی لە نێو ئاوی دەریاکە رزگار کراون. دوو رۆژ لەمەوبەریش لە شارۆچکەی کاراتای سەر بە پارێزگای کۆنیای تورکیا، فڕۆکەیەکی مەشق و نمایش، کە بە ئەستێرە سوورەکان ناسراوە لەکاتی نمایشدا کەوتەخوارەوە و لە ئاکامدا فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدا.", "summary": "فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی مەرسیناک لە سنووری شارۆچکەی فۆچای پارێزگای ئیزمیری ئەو وڵاتە، کەوتە خوارەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/090420211", "category": "turkey", "summary_length": 112, "article_length": 741, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 332}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە شاندی هاوبەشی سوێد و فینلاند کرد، کە پێکهاتبوون لە ئۆسکار ستێنسترۆم، بەرپرسی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی سوێد و جوکا سالۆڤارا گەورە راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی فینلاند. شاندی تورکیا کە بریکاری وەزارەتەکانی دەرەوە، بەرگریی، داد و یاریدەدەری سەرۆکی میت پێکهاتبوون لەگەڵ شاندەکەی سوێد و فینلاند کۆبوونەوە. ئامانج لە کۆبوونەوەی شاندی هەر سێ وڵاتەکە، تاوتوێکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا بوو لە بەرامبەر سوێد و فینلاند، کە ئەم دوو وڵاتە بەهۆی ترسی رووسیاوە هەوڵدەدەن ببنە ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ. دوای کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە کە زیاتر لە سێ کاژێری خایاند، ئیبراهیم کاڵن کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی سازکرد و رایگەیاند، زۆر بەراشکاوی بە نوێنەرانی سوێد و فینلاندیان راگەیاندووە، تاوەکو ئەو کاتەی نیگەرانییەکانی تورکیا لە ماوەیەکی دیاریکراودا بە هەنگاوی بەرجەستەکراوەوە نەڕەوێندرێنەوە، هیچ پێشڤەچوونێک لە هەنگاوەکانی ئەندامبوونیان لە ناتۆ بەدی ناکرێت. ئیبراهیم کاڵن راشیگەیاند، چاوەڕوانییەکانیان بە هەردوو وڵات گەیاندووە لەبارەی کۆتایی پێهێنانی هەمیشەیی بۆ سەرجەم رێکخراوەکان، کە بەناوی جیاوازەوە کار دەکەن، بەڵام سەر بە پەکەکە و یەپەگەن و رێگری لە رێکخستنەکانیان بکرێن و دامەزراوە میدیاییەکانیشیان دابخرێت، کە بەردەوام دژی تورکیا پروپاگەندە دەکەن. کاڵن باسی لەوەشکرد، کە بەڵگە و دۆکیومێنتیان خستووەتە بەردەم شاندی ئەم دوو وڵاتە، کە دەیسەلمێنێت پەکەکە و یەپەگە هەمان شتن، بەڵام بەناوی جیاوازەوە کاردەکەن و بەڵگەی چۆنێتی کارکردنیان لە سوێد و فینلاند و وڵاتانی ئەوروپاش پێشکێش کردوون و تەنانەت بەڵگە و دۆکیومێنتی هەواڵگرییەکانی ئەوروپایان پێداون، کە دان بەوەدا دەنێن یەپەگە بەشێکە لە پەکەکە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار راشیگەیاند، لە ١٠ ساڵی رابردوودا داوای رادەستکردنەوەی ٢٨ کەس لە سوێد و ١٢ کەسیش لە فینلاند کردبوو، کەچی بەردەوام وەڵامی ئەرێنییان دەدەنەوە. ئەمڕۆش دووبارە ئەم بابەتەیان زیندووکردەوە و داوای جێبەجێکردنیان لە سوێد و فینلاند کردووە. بەڵام سوێد رەتیدەکاتەوە کە هاوکاریی دارایی و سەربازیی پێشکەشی یەپەگە کردبێت. وەزارەتی دەرەوەی سوێد بە رووداوی راگەیاند، سوێد هیچ یارمەتییێکی دارایی یان سەربازی راستەوخۆی بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و لایەنە سیاسی و سەربازییە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا نەداوە، بەڵکو لە رێگەی رێکخراوە مرۆییەکانەوە هاریکارییەکانی گەیاندووەتە سەرانسەری سووریا و رۆژئاوای کوردستان.", "summary": "گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەڕاشکاویی بە شاندی سوێد و فینلاندیان گوتووە، ئەگەر نیگەرانییەکانی تورکیا نەڕەوێندرێنەوە، نابنە ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/250520223", "category": "turkey", "summary_length": 169, "article_length": 2217, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 977}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کۆمیسیۆنی پلان و بودجە لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، فەرماندەیی ئاسایشی کەنار دەریا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆچ و بەرێوەبەرایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی گفتوگۆ دەکات. لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ دا بۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و پێنج دامەزراوەی سەر بەو وەزارەتە، بڕی ١١٧ ملیار و ٤٥٧ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار لیرە تەرخانکراوە. بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، کۆی گشتیی بودجەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و ئەو پێنج دامەزراوەیە کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن کاتێک پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا لە ٢٠١٤ دا بەردەوام بوو، لە گفتوگۆکانی بودجەدا بۆ ساڵی ٢٠١٥ دا ٢٩ ملیار و ٢٩١ ملیۆن و ٢٤٦ هەزار لیرە دەستنیشان کرا. لە ساڵی ٢٠٢١ دا بودجەی ئەو وەزارەتە بە رێژەی ٣٠ % زیادکرا و بڕی ٨٩ ملیار و ٤٢٤ ملیۆن لیرەی بۆ تەرخانکرا. بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڕی چوار ملیار و ٦٩ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار لیرە بۆ بودجەی وەزارەتی ناوخۆ زیادکراوە، بەمەش لە حەوت ساڵی رابردوودا بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی بە رێژەی ٣٠٠ % زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١١٧ ملیار و ٤٥٧ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار لیرە. لە بودجەی ٢٠٢١ دا بۆ ناوەندی وەزارەتی ناوخۆ ١٠ ملیار و ٦٦٥ ملیۆن لیرە تەرخانکرا، ئەو بودجەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ١٤ ملیار و ٧٣٤ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار لیرە بەرزکراوەتەوە. بەگوێرەی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا لە تورکیا و باکووری کوردستان پێنج هەزار و ٣٦٥ کەس لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارییدا گیانیانلەدەستداوە و حەوت هەزار و ٩٨٦ کەسیش برینداربوونە.", "summary": "بودجەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و پێنج دامەزراوەی سەر بەو وەزارەتە لە حەوت ساڵی رابردوودا بە رێژەی ٣٠٠ % زیادیکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/221120211", "category": "turkey", "summary_length": 115, "article_length": 1470, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 689}, {"article": "مزگەوتی رۆستەم پاشا لەلایەن معمار سینان، ئەندازیارێکی سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دروستکراوە و لە ساڵی ١٥٦٣ تەواوکراوە. چوار رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مایک پۆمپەیۆ لە تورکیا تەنیا لەگەڵ سەرکردە ئایینییەکان کۆدەبێتەوە. گەشتەکەی پۆمپەیۆ بۆ هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، تورکیا، جۆرجیا، ئیسرائیل و ئیمارات، قەتەر و سعودییە بەشێکە لە دواین هەوڵە دیپلۆماتییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەجێهێنانی ئەجێندای سیاسەتی دەرەوەی بەر لەوەی ٢٠ ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کۆشکی سپی بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رادەست بکەن. بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پۆمپەیۆ لەگەڵ هاوژینەکەی سەردانی کەنیسەی سەینت جۆرجی لە ئیستەنبووڵ کرد و نیوەڕۆش سەردانی مزگەوتی رۆستەم پاشای کرد. سەردانی مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوژینەکەی بۆ کەنیسەی سەینت جۆرج لە ئیستەنبووڵ وێنە: AA pic. twitter. com / vcPcKHiMN ٨ - Rudaw (@ Rudawkurdish) November ١٧,٢٠٢٠ پۆمپەیۆ لە تورکیا لەگەڵ بەرپرسە دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکاش کۆدەبێتەوە، بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ رایگەیاندووە، \"پۆمپەیۆ ئەجێندایەکی بەرتەسکی لە ئیستەنبووڵ هەیە\". ئەمریکا و تورکیا لەسەر شەڕی ناگۆرنۆ قەرەباخ و شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەینیان خۆش نییە. مایک پۆمپەیۆ بە رۆژنامەی لۆ فیگارۆی راگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا و ئەوروپا بەیەکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ کردەوەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابنێن. پۆمپەیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، \"ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا و خۆشمان هاوڕاین لەسەر ئەوەی کردەوەکانی ئەم دواییەی تورکیا زۆر تووندئاژۆ بوون\". وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە، ئەوروپا و ئەمریکا دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی ئەردۆغان رازی بکەن کە ئەو کارانەی دەیکات \"لە بەرژەوەندیی خەڵکەکەی نین\".", "summary": "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تورکیایە و ئەمڕۆ سێشەممە لە ئیستەنبووڵ سەردانی مزگەوتی رۆستەم پاشا و کەنیسەی سەینت جۆرجی کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/171120201", "category": "turkey", "summary_length": 119, "article_length": 1581, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 723}, {"article": "بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لە مالپەڕی فەرمیی بۆتاش (کۆمپانیای نیشتمانی گواستنەوەی پیترۆڵ) بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ـەوە کار بەو بڕیارە دەکرێت. نرخی هەر هەزار مەتر سێجایەک گازی سروشتی کە دەدرێت بە ماڵان لە دوو هەزار و ٥١١ لیرەوە بۆ سێ هەزار و ٢٦٤ لیرە بەرزدەکرێتەوە، هەروەها نرخی فرۆشتنی گازی سرووشتی بۆ بەشداربووانی پیشەسازی بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەگ لە نۆ هەزار و ٤٥٠ لیرەوە بۆ ١٠ هەزار و ٤١٦ لیرە بەرزدەکرێتەوە. هەروەها بڕیاری دامەزراوەی رێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا لەبارەی زیادکردنی نرخی کارەبا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو خشتەیە، ئەو کارەبایەی لە پلەی یەکەمدا دەدرێت بە ماڵان بۆ هەر کیلۆواتێک لە کاژێکرێکدا ١٢٩ لیرە و ٦٣٩ قرووشە و ئەو کارەبایەی دەدرێت بەو ماڵانەی لە پلەی بەرزتردان بۆ هەر کیلۆواتێک لە کاژێکرێکدا ١٩٢ لیرە و ٧٩٧ قرووش دەبێت. هەروەها ئەو کارەبایەی لە پیشەسازی و بازرگانیدا لە پلەی یەکەمدا بەکاردەهێنرێت بۆ هەر کیلۆواتێک لە کاژێکرێکدا ٢٠٨ لیرە و ٩١٥ قرووش و بۆ ئەو بەشداربووانەی لە پلەی بەرزتردان بۆ هەر کیلۆواتێک لە کاژێکرێکدا ٢٧٨ لیرە و نۆ قرووش دەستنیشانکراوە.", "summary": "لە تورکیا نرخی گازی سرووستی ماڵان بە رێژەی ٣٠ %، نرخی گازی سرووشتی بۆ هاوبەشانی کەرتی پیشەسازیی و ناوچە پیشەسازییەکان بە رێژەی ٤٠ % زیادکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/010620221", "category": "turkey", "summary_length": 140, "article_length": 1069, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 507}, {"article": "مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی رۆژی چوارشەممە ٢ی ئادار لەگوتارێکدا، کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، باسی هێرشی رووسیای کرد بۆ سەر ئۆکراینا و گوتی: \"پێویستە لەوە زیاتر رێگە بە رووسیا نەدرێت\". ئاکشەنەر ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی هەڵوێستی هێرشکارانەی رووسیاوە، تورکیا پارێزراو نییە و باسی مەترسی سەر چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی کرد لە ئایندەدا و پرسیاری کرد: \"کێ بە دڵنیاییەوە دەتوانێ بڵێ پارچە کەمەکانی رووسیا لە مێشکی پووتیندا، قەرس، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان نییە؟ سەرۆکی ئیی پارتی گوتیشی: \"ئەمڕۆ سەرجەم دەوڵەتە سەربەخۆکانی ناوچەکەمان، ئەم پرسیارە بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەکەن، هەمووان بەهۆی رووسیای ژێر دەسەڵاتی پووتینەوە، دەرک بەوە دەکەن کە ئاسایشیان لە مەترسیدایە. ئەوەی دەرک بەمە ناکات و لەم رەوشەی رووسیا رازییە، تەنیا یەک وڵاتە لە ناوچەکەدا، بە داخەوە ئەویش تورکیایە\". رۆژی ٢٤ی شوبات، ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد هێرش بکەنە سەر ئۆکراینا. هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا پێی ناوەتە هەشتەم رۆژ، هەردوولا باس لەوە دەکەن کە زیانی زۆریان بە یەکدی گەیاندووە.", "summary": "سەرۆکی ئیی پارتی رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێ، تورکیا تاکە وڵاتە لە ناوچەکەدا لەو رەوشەی رووسیا رازی بێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/03032022", "category": "turkey", "summary_length": 116, "article_length": 1022, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 465}, {"article": "بە گوتەی سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا درێژیی ئەو دیوارە ٨١ کیلۆمەترە و تێیدا هەشت دەرگای گوللەنەبڕ بۆ هاتووچۆی یاسایی بەکارهاتووە. سنووری هاوبەشی نێوان دەوڵەتانی تورکیا و ئێران ٥٣٤ کیۆمەترە کە هەمووی دەکەوێتە نێوان رۆژهەڵات و باکووری کوردستان. پێشتر بڕیار بوو ئەو دیوارە بە درێژایی ١٤٤ کیلۆمەتر دروست بکرێت، بەڵام وەزیری ناوخۆ کۆتاییهاتنی دیوارەکەی راگەیاند کە ٨١ کیلۆمەترە. بەرپرسانی حکومەتی تورکیا هۆکاری دروستکردنی ئەو دیوارە دەگەڕێننەوە بۆ رێگرتن لە قاچاخ، لە هاتووچۆی نایاسایی پەنابەران و لە جموجووڵی هێزەکانی پەکەکە.", "summary": "وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتەری خۆیدا هەواڵی کۆتاییهاتنی دروستکردنی دیوارێکی لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/05122020", "category": "turkey", "summary_length": 120, "article_length": 536, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 245}, {"article": "فرۆشتنی ئەو فڕۆکەبێفڕۆکەوانانە بە پۆڵەندا لەکاتی سەردانی ئەندرێ دوودا، سەرۆکی پۆڵەند بۆ تورکیا هات کە ئەمڕۆ سێشەممە دەچێتە ئیستەنبووڵ. رۆژی دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد، \"ئێمە یەکێکین لە باشترین سێ - چوار وڵاتی جیهان. \" هاوکات خۆشحاڵیی خۆیشی بەو هەنگاوەی پۆڵەند دەربڕی کە هاوتای تورکیا ئەندامی ناتۆیە. ئەو فڕۆکەبێفڕۆکەوانانەی پۆڵەندا لە تورکیای دەکڕێت لە جۆری بایرەکتار TB ٢ ـە کە کۆمپانیای بایکاری تایبەت خاوەندارییان دەکات. پێشتر تورکیا ئەو فڕۆکەبێفڕۆکەوانانەی بە ئۆکراینا، قەتەر و ئازەربایجان فرۆشتووە. فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لەکاتی بەکارهێنانیان لە شەڕەکانی سووریا، لیبیا و ئازەربایجان ناوبانگێکی زۆریان دەرکرد. بە گوتەی ئەردۆغان، \"بەمنزیکانە\" فڕۆکەی ئێف ١٦ ـەش بۆ پۆڵەندا دەنێرن. پۆڵەنداش لە بنکەی ئینجەرلیک لە تورکیا سەرباز و فڕۆکەی سەربازیی هەیە. بڕیاریشە ئەمڕۆ سەرۆکی وڵاتەکە سەردانیان بکات. لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆکی پۆڵەندا نیازی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەردوو وڵاتەکە. دەڵێت، هیواخوازە کە قەبارەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بگەیێنێتە ١٠ ملیار دۆلار.", "summary": "پۆڵەندا ٢٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان - درۆن لە تورکیا دەکڕێت و بەوەش دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەندام لە ناتۆ یان یەکێتیی ئەوروپا کە درۆن لە تورکیا بکڕێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/25052021", "category": "turkey", "summary_length": 139, "article_length": 1093, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 520}, {"article": "جوبەلی ئەحمەد رۆژی ٦ ـی ئایاری ٢٠٢٢ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر تۆمارێکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەوە کە شەوی پێش جەژن تۆمار کراوە و دەڵێت: \"ئەگەر وڵاتینامە لەو کەسانە وەرنەگرنەوە کە پاڵپشتی ئەندامانی پەکەکە دەکەن و دەنگدەدەن بە هەدەپەی جوداخواز، ئەوا ناتوانن یەکپارچەیی نیشتمان بپارێزین و رێگری لە دابەشبوون بکەن\". مەراڵ دانش بێشتاش، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی سێرت، هەمان رۆژ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی جوبەلی ئەحمەدی دایەوە و لە تویتێکدا نووسی: \"هەدەپە تەنیا هێزە ئەم میللەتە و ملیۆنان کەس رزگار بکات لە دەستی ئەو کەسانەی نکۆڵی لە ویستیان دەکەن\". پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە سێیەمین گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیایە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کە ساڵی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو، ١١.٧ % ـی دەنگەکانی بردەوە و لە کۆی ٦٠٠ کورسیی پەرلەمان، ٦٧ کورسی بەدەستهێنا، بەڵام ئێستا خاوەن ٥٨ کورسییە. لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە سکاڵانامە لەسەر هەدەپە تۆمارکراوە و بە تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکە هەوڵی داخستنی دەدرێت. دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ کە لە ٢٢ ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت و بە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپەوە ١٠٨ ئەندام و بەرپرسی هەدەپە تێیدا دادگایی دەکرێن کە ٢٢ کەسیان ئێستا لە زینداندان، وەک پاساوێک بۆ داخستنی هەدەپە ئاماژەی پێدەدرێ.", "summary": "ئەحمەد مەحموود ئونلو، بانگخواز و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی تورکیا کە بە جوبەلی ئەحمەد ناسراوە، داوا دەکات دەستبەجێ وڵاتینامە لەو کەسانە وەربگیرێتەوە کە دەنگیان بە هەدەپە داوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/08052022", "category": "turkey", "summary_length": 174, "article_length": 1281, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 602}, {"article": "لە ناوچەی بۆزەڵان لە نزیک بورسا، خەڵک داوای هەڵمەتی زیاتر و خێراتر دەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگر. شەش رۆژە ئەو ناوچەیە دەسووتێت و تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن. دورسون کایا، موختاری گوندی بۆزەڵانە و دەڵێت، \"ئێستا ئێمە چاوەڕێی سووتانی تەواوی گوندەکەمان دەکەین، ماندووبووین، جەندەرمە پێی گوتین گوندەکە چۆڵکەن، ژن و منداڵ هەمووی چۆڵیان کرد، گوندەکەمان دەسووتێ. \" لە ١٠ رۆژی رابردوودا بوومەلەرزە و لافاو لە باکووری کوردستان، ئاگریش لە چەندین پارێزگای تورکیا زیانێکی زۆریان بە وڵاتەکە گەیاندووە، هەشت کەس بە ئاگری دارستانەکان گیانیان لەدەستداوە، کاریگەرییان لەسەر ٦٠٠ کەس هەبووە و ٥٨ کەسیش بریندارن. لە مارماریس پێنج گوند و ماناڤگاتی ئەنتاڵیاش ١٨ گوند و پێنج گەڕەک چۆڵکراون. ئیسرا شانڵی، دانیشتووی گوندی بۆزەڵانە و دەڵێت، \"سووتا هەموو شت سووتا، فڕۆکە نییە، هێلیکۆپتەر نییە، رێگە نییە بڕۆین چۆن ئەو ئاگرە دەکوژێننەوە چۆن؟ \" لە نێوخۆی تورکیا مشتومڕ دروستبووە لەبارەی ئەوەی ئایا تورکیا پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتییە یان خۆی دەتوانێ دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات، لەکاتێکدا چەند رۆژێکە بە چوار هەزار و ٨٠٠ کەس لە تیمی بەرگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە، ١٦ فڕۆکە کە ٩ یان هێلیکۆپتەرن لە کوژاندنەوەی ٧ ئاگری دارستانەکان بەشدارن، ٨٢٨ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بە هەمان شێوە براونەتە ئەو ناوچانەی دەسووتێن، بەڵام هیچ یەکێک لەوانە دەرەقەتی ئاگرەکان نەهاتوون و هێشتا ئاگرەکە نەکوژێندراوەتەوە. خەڵک لە ناوچەکانی موغڵا بە تایبەت ئەو ناوچانەی نزیکی ئاگرن، ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ، جووتیاری و ئاژەڵداری بوو، بەڵام هیچ شتێکیان نەماوە و هەمووی سووتاو و لەنێوچوون. سەلچووک شانڵی، دانیشتووی گوندی بۆزەڵانە و باس لەوە دەکات، \"دوو مانگام هەبوون، لە گردەکە جێمهێشتن بۆ ئەوەی هیچ نەبێت خۆمان رزگار بکەین، گوتم ئەگەر لە گەوڕەکە بەجێیان بێڵم رەنگە شتێکیان بەسەر بێت، هەندێك شتم هەبوون خستمە نێو ئۆتۆمبێلەکەم و لەگەڵ خۆم دەیبەم، بیر لە ماڵەکانمان ناکەینەوە، تەنیا بیر لە ژیانمان دەکەینەوە، کەلوپەلەکان پێویستن، بەڵام پێش ئەوە ژیانی خۆمان گرنگە. \" ژمارەیەک وڵات هاوکاریی تورکیا دەکەن و تیم و کەلوپەلیان ناردووە، یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، فڕۆکەیەک لە کرواتیاوە دووانیش لە ئیسپانیا بۆ هاوکاریکردنی تورکیا دەنێرێتە ئەو وڵاتە، لە کاتێکدا بەرپرسانی تورکیا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری کەوتنەوەی ئەو هەموو ئاگرە لە دارستانەکان. لێكۆڵینەوەکان بۆ ئەوەن بسەلمێندرێت دەستی ئەنقەست لە پشتی ئاگرەکانەوە بووە یان رووداوی سرووشتین کە زۆر جار بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێندرێتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەو ئاگرەش شەپۆلێکی گەرما باشووری ئەوروپا کە لە باکووری ئەفریقاوە سەری هەڵداوە دروستبووە، کۆمەڵێک رووداوی ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتووەتەوە لەوانە سووتانی دارستانێک لە ئیتاڵیا هەروەها لە رۆژئاوای یۆنان.", "summary": "لە کۆی ١٣٢ ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا، هێشتا حەوت ئاگر کۆنترۆڵ نەکراون، ئەو شوێنانەی تین و گڕی ئاگریان بەرکەوتووە، هەموو شتێکیان بووەتە خەڵووز.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/03082021", "category": "turkey", "summary_length": 144, "article_length": 2466, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 1135}, {"article": "وەک ئەحمەد مسماری، گوتەبێژی سوپانی نیشتمانیی لیبیا، درەنگانی شەوی سێشەممە ئاشکرایکردووە، کەشتییە تورکییەکە ئاڵای جامایکای بەرزکردبووەوە، هاتووەتە نێو ئاوە نێودەوڵەتییەکانی لیبیا و وەڵامی ئەو بانگەوازانەی نەداوەتەوە، کە هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپای نیشتمانی بۆیان ناردووە. مسماری روونیکردەوە، هێزەکانیان کەشتییەکەی ناچار بەڕووکردنە کەناراوەکانی ' راس هیلال ' کردووە، پاش دەستبەسەرکردنی تیمی کەشتییەکە، دەرکەوتووە کەشتیوانەکان بریتین لە ٩ تورک، ٧ هیندی و ئازەربایجانییەک. ئەوەشی خستەڕوو، پشکنینی تەواو بۆ کەشتییەکە دەکەن، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێساکانی دەریاوانی. وەک گوتەبێژە لیبییەکە رایگەیاندووە، کەشتییە تورکییەکە ناوی ' مەبروکە ' یە، بازرگانییە و سنوورە نێودەوڵەتییەکانی دەریاوانی لیبیای تێپەڕاندووە. حکومەتی تورکیا دانی بە رووداوی دەستبەسەرکردنی کەشتییەکەی کردوە و سەرکۆنەی ئەو کارەی سوپای نیشتیمانی لیبیای کردووە، بەپێویستی زانیووە کەشتییەکە ئازاد بکرێت. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند \"بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە لیبیادا چارەنووسی مەترسیداری دەبێت، وایدادەنێین ئەو کەسانەی بەرژەوەندییەکانی تورکیا بەئامانج دەگرن، دەبنە ئامانجی رێگەپێدراوی بەرپەرچەدانەوەمان\". حکومەتی تورکیا دەڵێ، باری کەشتییەکە دەرمان بووە، گواستراوەتەوە بۆ شاری مسڕاتە. کۆمپانیای بەکارخەری کەشتییەکەش ئاشکرایکردووە، لە پاش پەیوەندی بە ئەندامانی تیمی کەشتییەکەوە، بۆی دەرکەوتووە ئەوان لە دۆخێکی باشدان. ئەوە یەکەمجار نییە کەشتییە بەڕێکەوتووەکانی تورکیا بۆ لیبیا، مشتومڕ و کێشە دەنێنەوە. یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەپاندنی پڕۆسەی ئابڵوقەی ناردنی چەک بۆ لیبیا، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراوە، سەرپەرشتی پڕۆسەی ' ئیرنی ' دەکات، حکومەتی تورکیا لە دژی ئەو چاودێرییەی ئەوروپییەکانە و بەلایەنگیری بۆ هێزەکانی خەلیفە حەفتەر ناویدەبات. پێشتر لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دا، هێزە ئەوروپییەکان کەشتی ' رۆزالین ئی ' تورکییان ناچار بە پشکنین کرد، بەهۆی گومانکردن لە هەبوونی چەک لە نێویدا، کارەکە رەخنەی تووندی حکومەتی تورکیای بەدواداهات، بەرلەوەی پشکنینەکە رابگیرێت و کەشتییەکە ئازاد بکرێت. دەسەڵات لە لیبیا لە نێوان حکومەتی هاوپەیمانی نیشتمانی و سوپای نیشتمانیی لیبیادا دابەشبووە. حکومەتی هاوپەیمانیی لیبیا لەلایەن تورکیاوە پشتگیریدەکرێت و پێشتر رێکەوتنی دەریاوانی و ئابووری لەنێوان هەردوولادا واژۆ کراوە، ئەو هێزانەی حکومەتەکە زۆرینەی ناوچەکانی رۆژئاوای لیبیایان لەژێر دەستدایە، بە تەرابلووسی پایتەختیشەوە. هەرچی هێزەکانی سوپای نیشتمانیی لیبیایە، ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر سەرپەرشتییان دەکات و لەلایەن رووسیا، ئیمارات و میسرەوە پشتگیریدەکرێن. هێزەکانی حەفتەر شاری ستراتیژی سرتیان لەژێر دەستدایە، کە سەرچاوەی گەورەی نەوتی وڵاتەکەیە. هەردوو لایەنی ناکۆک ماوەیەکی بەرچاوە لە تونس لە دانوستاندندان، بۆ دابەشکردنی دەسەڵات و کۆتاییهێنان بەناکۆکییەکانی نێوانیان و پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.", "summary": "سوپای نیشتمانیی لیبیا، بە سەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر، دەستی بەسەر کەشتییەکی تورکیدا گرت، کە لە رێگادابوو بەرەو بەندەری میسراتەی لیبیا، رووداوەکە کاردانەوەی تووندی حکومەتی تورکیای بەدوای خۆیدا هێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/09122020", "category": "turkey", "summary_length": 195, "article_length": 2631, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 1159}, {"article": "عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئەمڕۆ هەینی ١٦ی تەمموزی ٢٠٢١، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، \"بۆ گەڕاندنەوەی مافی پەرلەمانتاریم ئەمڕۆ بڕیاری دادگا دەخوێنرێتەوە. کاژێر ١٤: ٣٠ دوای خوێندنەوەی بڕیارەکە دەگەڕێمەوە بۆ هۆڵی پەرلەمانی تورکیا. کەس بە ناحەق ئەو مافەی پێ زەوت ناکرێ کە گەل پێی داوە، ئەوەی سەرکەوتووە ئیرادەی گەلە\". لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیاری دادگای سزا قورسەکانی کۆجائەلی لەبارەی بێتاوانی عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا. بە خوێندنەوەی بڕیارەکە لە پەرلەمانی تورکیا جارێکی دیکە مافی پەرلەمانتارێتی بەو پەرلەمانتارەی هەدەپە دەدرێتەوە. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە رۆژی چوارشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢١ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: \"ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی پەرلەمانە. ئومێدەوارم ١٤ رۆژ دواخستن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەوە زیاتر درێژ نەکرێتەوە و کۆتایی بە زنجیرەی نادادپەروەری دێت\". عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو بەرلەوەی لەسەر لیستی هەدەپە لە بازنەی کۆجائەلیی ببێتە پەرلەمانتار، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا رۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠١٨ بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە و کەجەکە لەلایەن دووەمین دادگای سزا قورسەکانی کۆجائەلی سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو. ئەم بڕیارەی دادگای کۆجائەلی دوای ئەوەی لەلایەن سێیەمین هۆبەی سزای دادگای هەرێمیی ئیستەنبووڵ بە بڕیارێکی یاسایی گونجاو پەسندکرا، بەمەبەستی تێهەڵچوونەوە رەوانەی دادگای باڵا کرا و ١٦ ەمین هۆبەی سزای دادگای باڵاش بڕیاری ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی گەرگەرلیئۆغڵوی پەسندکرد. رۆژی چوارشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠٢١ دوای خوێندنەوەی بڕیاری دادگا لە پەرلەمان، پارێزبەندی لەسەر عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو هەڵگیرا و مافی پەرلەمانتاری لێ وەرگیرایەوە. دوای بڕیارەکە گەرگەرلیئۆغڵو، باڵەخانەی پەرلەمانی جێنەهێشت و لە هۆڵی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان مایەوە. لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی کۆماری و بە پاساوی کردنەوەی دۆسیەیەکی نوێی لێکۆڵینەوە، کاژێر ٦: ٣٠ خولەکی ٢١ی ئادار لە پەرلەمان دەستبەسەرکرا و هەمان رۆژ دوای ئەوەی گوتەی لێوەرگیرا، ئازادکرا. دواتر لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١ دەستگیرکرا و خرایە زیندانەوە. پارێزەرانی گەرگەرلیئۆغڵو تانەیان لە بڕیارەکەی دووەمین دادگای سزا قورسەکانی کۆجائەلی دا. دادگای دەستووریی تورکیا رۆژی ١ی تەمموزی ٢٠٢١ بریارەکەی ٢ یەمین دادگای سزا قورسەکانی کۆجائەلی بە پێشێلکردنی ماف و ئازادیی تاک ناوبرد و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی دەرکرد، بەڵام هەمان رۆژ گەرگەرلیئۆغڵو ئازاد نەکرا. دوای ئەوەی دووەمین دادگای سزا قورسەکانی کۆجائەلی بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی دادگای دەستوور، بڕیاری ئازادکردنی دەرکرد، عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو رۆژی ٦ی تەمموز لە گرتووخانەی سینجانی ئەنقەرە هاتەدەرەوە.", "summary": "پەرلەمانی تورکیا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی مافی پەرلەمانتاری بە عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە بداتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/16072021", "category": "turkey", "summary_length": 143, "article_length": 2527, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 1175}, {"article": "ئەحمەد ئەمرە بیلگیلی، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندنی باڵا و پەروەردەی دەرەوەی وڵات سەر بە وەزارەتی پەروەدەی تورکیا لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی \"تورکەکانی دەرەوەی وڵات و کۆمەڵگە پەیوەندیدارەکان\" لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، لە ٥ شاری سعودیە قوتابخانە هەن کە زمانی پەروەردەیان تورکییە و ئێستا ئەو قوتابخانانە رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە و دادەخرێن. بیلگیلی ئاماژەی بەوەدا، وێڕای هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە بڕیاری حکومەتی سعودیە لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٠ دا قوتابخانە تورکییەکان لە مەککە و مەدینە داخراون. ئوتکو چاکرئۆزەر، پەرلەمانتاری جەهەپە و ئەندامی کۆمیسیۆنی تورکەکانی دەرەوەی وڵات و کۆمەڵگە پەیوەندیدارەکان رایگەیاند، داخستنی قوتابخانە تورکییەکان لە سعودیە جێگەی قبووڵکردن نییە و نابێت هاووڵاتیانی نیشتەجێی سعودیە باجی کێشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بدەن. بەهۆی خراپی پەیوەندییەکانی نێوانیان، سعودیە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گەمارۆی خستە سەر سەرجەم ئەو کاڵایانەی بارکۆدیان تورکیایە و لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ هاوردەکردنی گۆشتی پەلەوەر و بەرهەمەکانی، گۆشتی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی، ماسی و بەرهەمە دەریاییەکان، لەگەڵ هەنگوین و بەرهەمەکانی لە تورکیاوە قەدەخە کرد. پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی نێوان سعودیە - تورکیا لە ٣ی ئابی ١٩٢٩ دەستیپێکردووە. سعودیە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا باڵیۆزخانە و لە شاری ئیستەنبووڵیش کۆنسوڵخانەی هەیە، لە بەرامبەردا تورکیا لە ریاز باڵیۆزخانە و لە شاری جددە کۆنسوڵخانەی هەیە. هەردوو وڵات ئەندامن لە رێکخراوی هاوئاهەنگی ئیسلامی و بازرگانیی جیهانی. بەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانیان، تورکیا ساڵانە بایی ٣.٣ ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی سعودیە دەکرد و بایی ٣ ملیار دۆلار کاڵاشی لە سعودیە هاوردە دەکرد. زۆرترین کاڵا کە تورکیا هەناردەی سعودیەی دەکرا مۆبیلیاتە. زۆربەی هۆتێلەکانی سعودیە سەرجەم پێداویستییەکانیان لە تورکیاوە هاوردە دەکرد. لە مێژووی نزیکدا تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سعودیە لە دوای بەهاری عەرەبییەوە دەستیپێکرد. جیاوازی تێڕوانینی تورکیا و سعودیە لە پرسی سووریا، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و تورکیا دوای دانانی گەمارۆکان لەسەر قەتەر لەلایەن سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی لە ٢٠١٧ دا، هەروەها رووداوی کوژرانی جەمال خاشوقچی رۆژنامەڤانی سعودیی لەنێو باڵەخانەی کۆنسوڵگەریی سعودیە لە ئیستەنبووڵ لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی ئاڵۆزتر کردووە.", "summary": "دوای تێکچوونی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی سعودیە و تورکیا، حکومەتی سعودیە دەستکردووە بە داخستنی ئەو قوتابخانانەی کە زمانی خوێندن و پەروەردەیان تورکییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/150320211", "category": "turkey", "summary_length": 149, "article_length": 2135, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 971}, {"article": "فاتیح محەممەد ماچئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی دێرسم دەڵێت \"بەداخەوە، بەڕێوەبەرە کارگێڕییەکان و کاربەدەستان جاری وا هەیە لەبارەی هەندێک بابەت گفتوگۆ دەکەن. سێ چوار رۆژ بەر لە ئێستا لێرەش ئەو گفتوگۆیانە هەبوون. سەرجەم عەلەوییەکان، کۆمەڵگا بەگشتی، دۆستانی عەلەوی و تەنانەت ئەوانەش کە عەلەوی نین بەم بابەتە ناڕەحەت بوون. بە چەکەوە چوونە بەردەم جەمخانە و لەبەردەم دەرگای جەمخانەکەوە دەستکردن بە گفتوگۆیەکی هەڕەشەئامێز، هەم شوورەییە، هەم راست نییە\". دێرسمییەکان سەرکۆنەی ئەو رووداوە دەکەن. رۆژی سێشەممە ١٥ی شوبات لەبەردەم جەمخانەی دوزگون بابا کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان کرد، شیرینییان دابەشکرد و نزایان کرد. بەشێکی هاونیشتمانیان تووشی شۆک بوونە و دەڵێن، ئەرکی قایمقام خزمەتکردنی خەڵکە، نەک هەڕەشەکردن لە خەڵک. سەرۆکی کۆمەڵەی عەلەویی دیموکرات پێیوایە، حکومەتی تورکیا بە سەرۆککۆماریشەوە دەیانەوێت هەموو کەسێک لەو وڵاتەدا موسڵمان و تورک بێت، هەرچەند رووبەڕووی زوڵم و ستەمکاری ببنەوە، دەستبەرداری بیروباوەڕەکەیان نابن. عەلەوییەکانی دێرسم دوای تێپەڕبوونی ٥٠ ساڵ، بۆ یەکەمینجار لە شوباتی ٢٠٢٠ دا لە \"جەمخانەی دوزگون بابا\" رێوڕەسمی \"جەم\"یان سازکرد. وەک چۆن کوردانی ئێزدی سەردانی لالەش دەکەن، عەلەوییەکانی دێرسمیش سەردانی دوزگون بابا دەکەن کە لە ساڵی ١٩٧٠ ـوە بەهۆکاری سیاسی و کۆمەڵێك هۆکاری دیکە \"جەم\"ی لێ نەدەکرا.", "summary": "لە دێرسمی باکووری کوردستان کاردانەوەکان بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی ئوغور توتکان، قایمقامی شارۆچکەی قسلە بەردەوامن. ئەو قایمقامە لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ چەند کەسێکدا کە پێدەچێت سەر بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بن، چوونە بەردەم جەمخانەی دوزگون بابا کە یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکانی کوردی عەلەوی. بە بەچەکەوە وێنەیان گرت و دواتر ئەو وێنەیەیان بە پەیامی هەڕەشەئامێزەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/160220224", "category": "turkey", "summary_length": 398, "article_length": 1203, "summary_token_count": 177, "article_token_count": 552}, {"article": "پارێزگای ئیستەنبووڵ لەبارەی ئاگرەکەوە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لەنێو کارگەیەکی رستن و چنین لە ناوچەی پیشەسازیی گونگۆران، چوار کرێکاری بیانی کە لەنێو توالێتێکدا دەرگەکەیان لەسەر خۆیان داخستبوو، بەھۆی دووکەڵەوە ژەھراویبوون و گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئەو راگەیێندراوەی لە پارێزگای ئیستەنبووڵ بڵاوبووەتەوە، ئاگرەکە لە کاژێر ١٦: ٣٠ خولەک کۆنترۆڵکراوە. لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، شەش کرێکار کە بەھۆی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێكچووبوو رەوانەی نەخۆشخانە کراون. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کرێکارێک کە چارەسەری فریاگوزاریی بۆکراوە، بە پۆلیسی راگەیاندووە، ژمارەیەک کرێکاری بینیوە کە بۆ خۆپاراستن لە ئاگرەکە چوونەتە نێو توالێتێکی باڵەخانەکە و دەرگەیان لەسەر خۆیان داخستووە ئەوەش هۆکاریی ئەوە بووە کە بەهۆی دووکەڵەوە ژەهراویی ببن و گیان لەدەستبدەن. تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان ناسنامەی چوار کرێکارەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و لە داواکاریی گشتی سکاڵا لەسەر خاوەنی شوێنکارەکە تۆمارکراوە.", "summary": "ئاگر لە کارگەیەکی رستن و چنین لە ئیستەنبووڵ کەوتەوە و بەپێی راگەیێندراوی پارێزگاکە، چوار کرێکاری کارگەکە کە بیانی بوون، گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/12022022", "category": "turkey", "summary_length": 139, "article_length": 968, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 448}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی تورکیادا هاتووە، دوو هەزار و ٤٣٦ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٨٣ تووشبوویش مردوون. بەمجۆرە ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە ١٠ هەزار و ٧٢٢ کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ ٣٨٩ هەزار و ٢٥٦ کەس بەرزبووەوە، دوو هەزار و ٦٥٤ کەسیش لەو تووشبووانە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا هەزار و ٩١٤ تووشبوو چاکبوونەتەوە و بە گشتی تاوەکو ئێستا ٣٣٤ هەزار و ٢٩٣ تووشبوو لە باکووری کوردستان و تورکیادا چاکبوونەتەوە. تاوەکو ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا ١٤ ملیۆن و ٨٤٦ هەزار و ١٩٢ پشکنینی کۆرۆنا کراون. چوار مانگ لەمەوبەر ژمارەی مردووان لە رۆژێکدا ٢٠ - ٣٠ کەس بوو، بەڵام ئەو ژمارەیە ئێستا بۆ زیاتر لە ٧٠ کەس لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە. رۆژی ١١ی ئاداری ٢٠٢٠ یەکەم تووشبوون لە باکووری کوردستان و تورکیا راگەیێنرا و کاریگەرییەکانی بەردەوامن.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە. لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ١٤٥ هەزار و ٢٤١ پشکنین کراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/061120203", "category": "turkey", "summary_length": 148, "article_length": 837, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 384}, {"article": "فورکان چالیکئۆغڵو لەکاتی گەورەبوونی مشتومڕەکەدا بە چەقۆ حەوت کارمەندی چێشتخانەکەی بریندارکرد کە دەیانویست کۆتایی بە مشتومڕەکە بهێنن. دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، هێزەکان گەیشتنە چێشتخانەکە، بەڵام فورکان چالیکئۆغڵو بە چەقۆ چوار لە پۆلیسەکانیشی بریندارکرد، هەروەها پۆلیسێکی بە دەمانچەکەی خۆی بریندارکرد. لە شەڕەکەدا ١٢ کەس برینداربوون، بەڵام برینی هەموویان سووکە. دواتر هەریەکە لە ئایشەگول چنار و فورکان چالیکئۆغڵو دەستبەسەرکران و گوتەیان لێوەرگیرا.", "summary": "لە ناوچەی بەیئۆغڵو سەر بە پارێزگای ئیستەنبووڵ لەنێو خواردنگەی هۆتێلێکدا شەڕ دروستبوو. شەڕەکە دوای ئەوە هات ئایشەگول چنار، خانمە ئەکتەری تورکیا لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەناوی فورکان چالیکئۆغڵو مشتومڕ لەنێوانیاندا دروستبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/300620211", "category": "turkey", "summary_length": 216, "article_length": 448, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 203}, {"article": "ئەو کەسانەی بۆ ماوەی سێ ساڵ ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی لە بانکدا بهێڵنەوە، ئەوانەشی بە بەهای ٢٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی لە تورکیادا سەرمایەگوزاری دەکەن، مافی \"هاووڵاتی تورکیا\"یان دەدرێتێ. گۆڕانکارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بە واژۆی سەرۆککۆمار لە رۆژنامەی فەرمی ئەو وڵاتەدا بڵاوکرانەوە. بۆ کەسێكی بیانی، کە بیەوێت وڵاتینامەی تورکیا وەربگرێت، مەرجەکان ئەمانەن: - ئەوانەی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیی تورکیا دەستنیشانیان دەکات، بەوەی لانیکەم بە سەرمایەیەکی جێگیر بە ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی سەرمایەگوزارییان کردووە، یان هەر دراوێکی دیکەی بیانی، کە یەکسان بێت بەو بڕە پارەیە. - ئەو کەسانەی بە بەهای ٢٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی یان هەر دراوێکی دیکەی بینای، کە یەکسان بێت بەو پارەیە لە تورکیا خانووبەرەیان کڕیوە، بەو مەرجەی لە تۆماری خانووبەرە ئاماژەی بەوە دابێت، کە بۆ ماوەی سێ ساڵ نایفرۆشێ، یان باڵەخانە و شوقەی دروستکردبێت. - ئەو کەسانەی لەلایەن وەزارەتی ژینگە و شارسازی و گۆڕانی ژینگەی تورکیا دەستنیشان دەکرێن بەوەی لانیکەم بایی ٢٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی یان هەر دراوێکی دیکەی بیانی، کە یەکسان بێت بەو بڕە پارەیە، پارەی پێشەکیان خەواندووە بۆ سامانی نەگوازراوە، بەو مەرجەی لە تۆماری خانووبەرەدا بەڵێندرابێت، کە بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەو سامانە نەگوازراوەیە ناخاتە سەر ناوی کەسێكی دیکە یان گرێبەستەکەی هەڵناوەشێنێتەوە، هەروەها لە فەرمانگەی دادنووس گرێبەستەکە واژۆ کرابێت. - ئەو کەسانەی لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا دەستنیشان دەکرێن، بەوەی لانیکەم دەرفەتی کاریان بۆ ٥٠ کەس رەخساندووە. - ئەو کەسانەی لەلایەن دامەزراوەی رێکخستن و چاودێریکردنی بانکەکانی تورکیا دەستنیشان دەکرێن بەوەی لانیکەم ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی یان هەر دراوێکی دیکەی بیانی، کە یەکسان بێت بەو بڕە پارەیە، لە بانکەکانی تورکیادا خەواندووە، بەو مەرجەی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستکاری ئەو پارەیە نەکات. - ئەو کەسانەی لەلایەن دامەزراوەی بازاڕی سەرمایەی تورکیا دەستنیشان دەکرێن بەوەی بە بەهای ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی یان هەر دراوێکی دیکەی بیانی کە یەکسان بێت بەو بڕە پارەیە، پشکیان لە سندووقی وەبەرهێنانی خانووبەرە، هەروەها لە سندووقی وەبەرهێنانی سەرمایەی وەبەرهێناندا کڕیوە، بەو مەرجەی ئەو پشکانە بۆ ماوی سێ ساڵ بەدەست خۆیانەوە بمێنێتەوە. تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ بۆ بووژاندنەوەی کەرتی بیناسازی و خانووبەرە دەستیکرد بە پێدانی وڵاتینامە بە کەسانی بیانی لە بەرامبەر کڕینی موڵک و خانووبەرە لە تورکیا بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار. بەڵام ئەو ئۆفەرەی حکومەتی تورکیا سەرنجڕاکێش نەبوو و تەنیا ٧٠ کەس لەو رێگەیەوە وڵاتینامەیان وەرگرت. بۆیە حکومەتی تورکیا لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ گۆڕانکاری لە مەرجەکانی پێدانی وڵاتینامە بە کەسانی بیانی کرد و مەرجی کڕینی موڵک و خانووبەرەی بۆ ٢٥٠ هەزار دۆلار کەمکردەوە. بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراونەتەوە، لە دوای ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ ـەوە بە گۆڕینی مەرجی پێدانی وڵاتینامەی تورکی بۆ کڕینی موڵک و خانووبەرە بە بەهای ٢٥٠ هەزار دۆلار، خواست لەسەر وەرگرتنی وڵاتینامەی تورکی زیادیکردووە. لە دوای ئەو رێککەوتە لە ٩٣ وڵاتی جیهاندا ٧ هەزار و ٢٤٢ کەسی بیانی بایی ١ ملیار و ٨١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار موڵک و خانووبەرەیان لە تورکیا کڕیوە و لەو رێگەیەوە وڵاتینامەی تورکییان وەرگرتووە. ئێرانییەکان بە وەرگرتنی هەزار و ٦٩٠ وڵاتینامە بە پلەی یەکەم دێن، ئەفغانییەکان بە ٩٩٤ وڵاتینامە بە پلەی دووەم و هاووڵاتییانی عێراق و باشووری کوردستان بە ٩٢٠ وڵاتینامە بە پلەی سێیەم دێن و یەمەنییەکان بە وەرگرتنی ٧٨٦ وڵاتینامە بە پلەی چوارەم دێن. هەر لەو ماوەیەدا سێ ئەڵمانی، ٧١ ئەمریکی، دوو ئەرجەنتینی، ١٠ ئوسترالی، پێنج بەرازیلی، ١٧ بەریتانی، ١٠ فەرەنسی، دوو هۆڵەندی، ٣١ کەنەدی و ٧٦ رووسی وڵاتینامەی تورکیایان وەرگرتووە.", "summary": "بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا مەرجەکانی بوونە ' هاووڵاتی تورکیا ' گۆڕدران و لە جاران قورسترکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/06012022", "category": "turkey", "summary_length": 116, "article_length": 3365, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 1528}, {"article": "ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی محەممەد بن زاید ئالنهەیان، جێنیشی ئەبوزەبی بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک رۆژانی ١٤ و ١٥ی شوبات لە ئیمارات دەبێت. ئەردۆغان بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ ئیمارات لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەڵامی پرسیاری میدیاکارانی دایەوە و رایگەیاند: \"بێگومان ئێمە تەنیا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئیماراتی عەرەبی و تورکیا ناکەین، باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکەش دەکەین کە لە سەرووی هەمووشیانەوە دۆخی رووسیا و ئۆکراینایە. ئەمانەش دەخەینە سەر مێزی گفتوگۆ، هەروەها باس لەوەش دەکەین، ئاخۆ لەم بابەتەدا دەتوانین چ هەنگاوێک بنێین\". هەریەک لە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوە، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆ، نورەددین نەباتی، وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت مووش، وەزیری بازرگانی، مستەفا ڤەرەناک وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆژیا، عادل قەرەئیسماعیلئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، محەممەد نوری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار، عومەر چەلیک، جێگری سەرۆکی گشتیی و گوتەبێژی ئاکپارتی، فەخرەددین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، لەم سەردانەدا یاوەری ئەردۆغان دەکەن. هەر لەمیانی پرۆگرامی سەردانەکەی ئەردۆغان و شاندی یاوەری، بەرنامە بۆ ئەوە داندراوە واژۆ لەسەر چەند رێککەوتننامە و لێکێگەیشتنێکی گرنگی نێوان تورکیا و ئیمارات بکرێت. رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی سەردانەکەیدا رۆژی ١٥ی شوبات، بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی \"EXPO ٢٠٢٠ Dubai\"دا دەکات.", "summary": "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند لە کۆبوونەوەکانیان لە ئیمارات باس لە دۆخی رووسیا و ئۆکرایناش دەکەن و تاوتوێی ئەوە دەکەن، کە چ هەنگاوێک دەنێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/140220222", "category": "turkey", "summary_length": 159, "article_length": 1345, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 618}, {"article": "به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، تیمەکانی دژه‌تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆسەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراو لە شارۆچکەکانی ئیلکئادم کردووە. هەروەها لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراوەکاندا دەستگیرا بەسەر چەند بەڵگەیەکدا. دواتر ده‌ستگیركراوه‌كان پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا و راپێچی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆر كران بۆ لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی گوته‌كانیان.", "summary": "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سامسوون له هه‌رێمی ده‌ریای ره‌ش له توركیا رایگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، هەشت کەسی بە رەچەڵەک عێراقی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش دەستگیرکران، کە دەرکەوتووە کاریان لەگەڵ رێکخراوەکە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/13112020", "category": "turkey", "summary_length": 281, "article_length": 371, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 161}, {"article": "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ - ٣ - ٢٠٢٢ بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هەینی، شەپۆلی سێیەمی به‌فربارینێكی چڕ ئیستەنبووڵ بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها پێشبینیش دەکات كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه تاوەکو رۆژی شه‌ممه ١٩ ـی ئادار به‌رده‌وام بێت و نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش جارێکی دیکە به‌فر ببارێتەوە. بەگوێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی تورکیا، بایەک کە خێراییەکەی ٤٠ - ٧٠ كیلۆمه‌ترە له كاژێرێکدا، پێشبینی دەکرێت لە ئاڕاسته‌ی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیستەنبووڵەوە هه‌ڵبكات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسیی تورکیا هۆشداری داوه به هاووڵاتییان له‌وه‌ی ئاگادار بن، چونكه به‌هۆی به‌فربارینه‌وه له‌وانه‌یه كێشه له هاتووچۆ رووبدات و رێگەوبان لە هەندێک شوێن بیبەستێت. لەوبارەیەوە کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین هەڵوەشاندنەوەی ٥٧ گەشتیی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆکەخانەکەی ئیستەنبووڵ بۆ سبەی هەینی راگەیاند. شەپۆلی یەکەمی بەفربارینی ئیستەنبووڵ رۆژی ٢٥ ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەستیپێکرد و سێ رۆژی خایاند، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا. رۆژی ١١ ـی ئادار شەپۆلی دووەم ئیستەنبووڵی گرتەوە و ٤٨٦ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە.", "summary": "پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی هەینی ١٨ ـی ئاداری ٢٠٢٢، شه‌پۆلێكی دیکەی به‌فربارین ئیستەنبووڵ بگرێته‌وه. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین ژمارەیەک گەشتی سبەی هەڵبوەشێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/170320224", "category": "turkey", "summary_length": 180, "article_length": 1040, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 484}, {"article": "رووداوەکە بەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٠ ـی نیسانی ٢٠٢٢ روویداوە. لە کاتێکدا پاسی گواستنەوەی فەرمانبەرانی زیندانی بورسا، فەرمانبەرانی زیندانەکەی دەگواستەوە بۆ سەرکار لە شەقامی پیشەسازی لەسەر رێگەی مودانیا لە نزیک گەڕەکی یەنی کارامان. دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمیی پۆلیس، بەرگری شارستانیی و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا پۆلیسێک کوژرا و چوار فەرمانبەریش بریندار بوون. بریندارەکان کە دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. یەعقووب جانپۆڵات، پارێزگاری بورسا چووە شوێنی رووداوەکە و بە رۆژنامەڤانانی رایگەیاند، \"تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی دەستی روویداوە کە لە دوورەوە تەقیندراوەتەوە، پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە، بریندارێکی سەخت و سێ برینداری دیکەمان هەن. بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکان سەرجەم فەرمانبەرەکانی دیکەی نێو پاسەکەش لەگەڵ چوار بریندارەکەدا رەوانەی نەخۆشخانە کراون. بەکر بۆزداغ، وەزیری داد لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات و بەرەو بورسا بەڕێکەوەتووە. \" پارێزگاری بورسا ئاماژە بەوە دەکات، \"لە نێو پاسەکەدا نزیکەی ٣٠ فەرمانبەری زیندانی بورسا هەبوون. لە رووداوەکەدا خەڵکی سڤیلی ناوچەکە زیانیان بەرنەکەوتووە و کار بۆ دەستنیشانکردنی زیانیی تەقینەوەکە دەکەین. \" پارێزگاری بورسا راشیدەگەیێنێت، یەکە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە. تاوەکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.", "summary": "لە پارێزگای بورسای تورکیا، بۆمبێک بە پاسی گواستنەوەی فەرمانبەرانی زیندانی بورسادا تەقییەوە. پۆلیسێک کوژراوە و چوار فەرمانبەری دیکەش بریندارن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/20042022", "category": "turkey", "summary_length": 141, "article_length": 1300, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 579}, {"article": "دانیشتنەکەی دادگە کاژێر ١١: ٣٠ ـی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لە حەوتەمین دادگەی تاوانی ئەنادۆڵی ئیستەنبووڵ دەستیپێکرد. چاوەڕواندەکرا دادگە بریاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکە بدات، بەڵام دادگە بڕیاری کۆتایی نەدا و دانیشتنەکەی بۆ ٢١ ـی ئەیلولی داهاتوو دواخست. ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دوای ئەوەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣١ ـی ئاداری ٢٠١٩ ـی شارەوانییەکانی تورکیا هەڵوەشاندەوە رایگەیاند، \"دەسەڵات ئەو هەڵبژاردنەی لەڕێگەی ساختەکارییەوە نەبردەوە، دەیەوێ بەبڕیاری دەستەی باڵای هەڵبژاردن لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن بیباتەوە\". بەهۆی ئەو گوتانەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئیمامئۆغڵو تۆمارکرا. ئیمامئۆغڵو لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت بوو کە جەهەپە و ئیی پارتی پێکیانهێنا و هەدەپەش پشتیوانی کرد. دوای ٢٥ ساڵ بە پشتیوانیی کورد گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵی لە ژێر دەستی ئاکپارتی دەرهێنا. ئیمامئۆغڵو دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژارنەکانی ٣١ ـی ئاداری ٢٠١٩ دا تەنیا ١٨ رۆژ سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ بوو و دواتر قەییوومی بۆ دانرا و بەبڕیاری دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ دووبارە کرانەوە. ئیمامئۆغڵو رۆژی ٢٣ ـی حوزەیرانی ٢٠١٩، بە بەدەستهێنانی ٨٠٦ هەزار و ٤٢٦ دەنگ، لە بینالی یڵدرمی رکابەری کە بەربژێری ئاکپارتی بوو، بردەوە و لە ماوەی سێ مانگدا بۆ دووەمجار وەک سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ هەڵبژێردرایەوە.", "summary": "دادگەی ئیستەنبووڵ لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیدا هیچ بڕیارێكی لەبارەی دۆسیەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ نەدا کە بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەندامانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا داوای چوار ساڵ و مانگێک زیندانیکردن و قەدەخەکردنی لە سیاسەت دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/010620224", "category": "turkey", "summary_length": 266, "article_length": 1343, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 651}, {"article": "کۆبوونەوەکە کاژێر ١١ی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەدەچێت. بڕیاری ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوە بەپەلەیەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دوای ئەوە هات بەیانی ئەمڕۆ جەنگ لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکرد. ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچە جوداخوازەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەکات بۆ ئەوەی بە گوتەی خۆی، خەڵکی سڤیل بپارێزن. سەرۆکی رووسیا، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی رووسیا تۆمەتبار کرد کە داوایدەکرد نابێت ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و هاوکات گەرەنتی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات. دوای راگەیاندنی شەڕ لەلایەن رووسیاوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا باری نائاسایی لە وڵات راگەیاند و داوای لە خەڵکەکەی کرد نەترسن و جەختی لەوە کردەوە کە \"سەردەکەون\".", "summary": "ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، لەسەر داواکاریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری کۆماری تورکیا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/240220222", "category": "turkey", "summary_length": 129, "article_length": 788, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 359}, {"article": "مەرال ئاكشەنەر، سەرۆكی ئیی پارتی لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چانسی بردنەوەی نەماوە و بۆ ئەمەش پێویستە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی هاوپەیمانی میللەت تاكە بەربژێرێكی بەهێز و هاوبەش پێشكەش بكات بۆ ئەوەی بەزۆرترین دەنگ دەسەڵات بەدەستبهێنن. ئاكشەنەر راشیگەیاند، ئەزموونەكانی پێشتر دەریدەخات، سەرباری ئەوەی دۆخی ئۆپۆزیسیۆن باش بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەربژێرێكی هاوبەشیان نەبووە، شكستیان هێناوە و چانسی بردنەوەیان بۆ ئەردۆغان فەراهەم كردووە. لەبارەی فراوانكردنی هاوپەیمانی میللەت و كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، مەرال ئاكشەنەر رایگەیاند، لەگەڵ زۆربەی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە پەیوەندییەكی باشدان، بەڵام تاوەكو ئێستا دیارنییە ئاخۆ بازنەی هاوپەیمانێتییەكە تاچەند فراوان دەبێت. سەبارەت بە بەشداریی هەدەپەش لە هاوپەیمانیی میللەت، ئاکشەنەر راشکاوانە ئاماژەی بەوەدا هەدەپە بەشێک نابێت لە هاوپەیمانی میللەت و رایگەیاند: \"پێویستە هەدەپە بەربژێری خۆی لەم هەڵبژاردنەدا دیاری بکات\". پێشتر میدیاكانی توركیا ئاماژەیان بەوەدابوو، هەریەك لە پارتی ئایندە بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو، پارتی دێڤا بە سەرۆكایەتیی عەلی باباجان و پارتی سەعادەت بە سەرۆكایەتیی تەمەل كارامۆڵڵائۆغڵو خۆیان یەكلایی كردووەتەوە بۆ چوونە نێو هاوپەیمانی میللەت و دانوستاندن لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی ئۆپۆزسیۆنیش دەكرێت. بەڵام ئیی پارتی هۆشداری بە جەهەپە دابوو، ئەگەر هەدەپە ببێتە ئەندامی ئەو هاوپەیمانییە دەكشێتەوە.", "summary": "سەرۆكی ئیی پارتی، كە پارتێكی راستڕەوی نەتەوەپەرستی ئۆپۆزیسیۆنە و هاوپەیمانی جەهەپە - ی گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنە، پێیوایە ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بە یەك بەربژێری بەشداری هەڵبژاردنەكان نەكات، لە بەرامبەر دەسەڵات شكست دەهێنێت. دەشڵێت هەدەپە لە دەرەوەی هاوپەیمانیی میللەتە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/060620212", "category": "turkey", "summary_length": 265, "article_length": 1328, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 620}, {"article": "مەحموود تانال، پەرلەمانتاری جەهەپەی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان ٢ ـی ئایاری ٢٠٢٢ لە زیندانی سیلیڤری سەردانی عوسمان کاڤاڵا، تایفون کارەمان، جان ئاتاڵای و هاکان ئاڵتنئای کردووە کە لە دۆسیەی رووداوەکانی پارکی گەزی سزادراون. رۆژی ٢٥ - ٠٤ - ٢٠٢٢ دادگەی ١٣ ـی سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ لە کەیسی خۆپێشاندانەکانی گەزی، بە تۆمەتی \"هەوڵدان بۆ رووخاندنی حکومەت\" سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر بازرگانی تورک عوسمان کاڤاڵادا سەپاند. هەروەها سزای ١٨ ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەک لە یەجەل یاپجی، چیدەم ماتەر، هاکان ئاڵتنئای، مەینە ئۆزەردەن، جان ئاتاڵای، تایفون قارەمان و یغیت عەلی ئەمەکچی بڕییەوە. بە گوتەی مەحموود تانال، عوسمان کاڤاڵا ئاماژەی بەوە داوە، \"دەسەڵات بڕیاری دۆسیەی گەزی دەکاتە ئامرازێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا و لەو پێناوەدا مافی ئەوان و کۆمەڵگای خواردووە و لەهەمانکاتدا دەسەڵاتی دادوەری تورکیای بێ بەها کردووە. \" عوسمان کاڤاڵا باسی لەوەش کردووە، \"ئەو سزایەی لەلایەن ١٣ ـەمین دادگای سزاقورسەکانی ئیستەنبووڵ بەسەریاندا سەپێنراوە، پێچەوانەی عەقڵ و مەنتقە. \" عوسمان کاڤاڵا بە مەحموود تانال پەرلەمانتاری جەهەپەی گوتووە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەک تۆمەتەکانی دراونەتە پاڵی بسەلمێنێت، بڕیاری بێتاوانی و پێشێلکردنی مافەکانی دابوو. سەرباری ئەوە ١٣ ـەمین دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی نوێ بخرێتە نێو دۆسیەکەیەوە، بەپشت بەستن بە بەڵگەکانی رابردوو سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر عوسمان کاڤاڵادا سەپاندووە، لە کاتێکدایە پێشتر ٣٠ ـیەمین دادگای سزاقورسەکانی ئیستەنبووڵ بڕیاری بێتاوانی دابوو. عوسمان کاڤاڵا بازرگان و چالاکڤانی تورک لە ساڵی ٢٠١٧ ـەوە بەتۆمەتی '' رۆڵگێڕان لە هەوڵی کودەتا و سپۆنسەرکردنی خۆپێشاندەرانی پارکی گەزی\" خراوەتە زیندانەوە. دووجار بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو، بەڵام جارێکی دیکە درایە دادگا و سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا.", "summary": "پەرلەمانتارێكی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا سەردانی زیندانییەکانی دۆسیەی پارکی گەزی کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/030520221", "category": "turkey", "summary_length": 116, "article_length": 1748, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 805}, {"article": "وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی نێوەڕۆکی پەیوەندییەکە بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیێنێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە هاوئاهەنگییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە ئەفغانستان و گواستنەوەی خەڵک و هێزەکان لە کابوول کراوە. بلینکن لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوێتی کە لەگەڵ چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکدا گفتوگۆیان کردووە، هاوکات بلینکن تورکیای بە \"هاوبەشێکی گرنگی\" ناتۆ ناوبردووە. پێشتر بەپرسانی حکومەتی تورکیا باسیان لە مانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکرد، بەتایبەتی کە ئێستا هێزەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ناتۆ ئاسایشی فڕۆکەخانەی حامید کارزای دەپارێزن. بەڵام دوێنێ ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ موجاهید زەبیحوڵا، گوتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بە روونی رایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک رازی نین هێزی بیانی لە ئەفغانستان بمێنێتەوە. گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لەبارەی تورکیاوە گوتی: \"دەمانەوێ پەیوەندیی باشمان لەگەڵ تورکیادا هەبێت، بەڵام هێزی بیانیمان لە ئەفغانستان ناوێ. ئێمە پێویستمان بە هێزی بیانی نییە و دوای ٣١ی ئاب خۆمان ئاسایشی فڕۆکەخانی کابوول دەپارێزین\". تەنیا ٦ رۆژ ماوە بۆ ئەوەی وادەی دیاریکراو لەلایەن تاڵیبانەوە کۆتایی بێت. ئێستا چاوەکان لەسەر ئەنقەرەن بۆ ئەوەی تورکیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی کشانەوە یان مانەوەی خۆی روون بکاتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی گوتەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێناچێت ئەو وادەیەی دیاریکراوە کە ٣١ی ئابە، درێژبکرێتەوە. ئەمریکاش هەوڵدەدات تا ٣١ی ئاب سەربازانی و ئەفغانییە هاوپەیمانەکانی لەو وڵاتە بباتە دەرەوە.", "summary": "بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی پێشهاتەکانی ئەفغانستانیان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/25082021", "category": "turkey", "summary_length": 174, "article_length": 1393, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 619}, {"article": "جەمال مەتین ئاڤجی، کە بە تۆمەتی کوشتنی پنار گولتەکین دادگایی دەکرێت، لە داواکاری گشتیی موغڵا سکاڵای لەسەر شەفیقە گولتەکین دایکی پنار گولتەکین تۆمار کردووە، ئەو دەڵێت لە رۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ دایکی پنار لە دانیشتنی دادگە هەڕەشەی لێکردووە و سووکایەتیشی پێکردووە. داواکاری گشتیی موغڵا رۆژی پێنجشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ سکاڵاکەی پەسندکردووە و داوای چوار ساڵ و چوار مانگ زیندانیکردنی بۆ شەفیقە گولتەکین کردووە. رەزان ئەپئۆزدەمیر، پارێزەری خێزانی گولتەکین رایگەیاند، گوتەکانی دایکێکی \"جگەرسووتاو\" کە کچەکەی بەشێوەیەکی \"دڕندانە\" کوژراوە، لە داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە. داواکاری گشتیش داوای چوار ساڵ و چوار مانگ زیندانیکردنی ئەو دایکە دەکات کە لەپێناو کچەکەیدا تێدەکۆشێت. پنار گولتەکین کچە کوردێکی خەڵکی پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان و خوێندکاری زانکۆ بوو لە شاری موغڵا. رۆژی ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٠ بێسەروشوێن بوو، دوای ٥ رۆژ تەرمەکەی بە سووتاوی لە دارستانێکدا دۆزرایەوە. جەمال مەتین ئاڤجی هاوڕێی پنار و ئەنجامدەری تاوانەکە لە گوتەکانی خۆیدا لە دادگە دانی بەوەدا نا کە شەوی ١٦ی تەممووز چووەتە ماڵی پنار و دوای ئەوەی دەمەقاڵێیان بووە خنکاندوویەتی. پاشان تەرمەکەی خستووەتە نێو بەرمیلێکەوە و لە باخچەی ماڵەکەیدا بەنزینی بەسەردا کردووە و سووتاندوویەتی. دواتر سەری بەرمیلەکە بە چیمەنتۆ داخستووە و خستوویەتە نێو سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی و لە دارستانێکدا فڕێی داوە. پنار گولتەکین رۆژی چوارشەممە ٢٢ی تەممووز لە زێدی خۆی لە بەدلیس بەخاکسپێردرا. جەمال مەتین ئاڤجی تۆمەتباری کوشتنی پنار گولتەکین هەمان رۆژ بە بڕیاری دادگە خرایە زیندانەوە. یەکەمین دانیشتنی دادگە لەسەر کەیسی کوشتنی پنار گولتەکین رۆژی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە سێیەمین دادگەی سزا قورسەکانی موغڵا بەڕێوەچوو. رۆژی دووشەممە ١٤ی ئاداری ٢٠٢٢ لە سێیەمین دادگەی سزا قورسەکانی موغڵا پڕۆسەی دادگاییکردنی مەرتجان ئاڤجی برای جەمال مەتین ئاڤجی، بکوژی پنار گولتەکین بەڕێوەچوو کە بە تۆمەتی \"ئەشکەنجەدان بە هەستێکی دڕندانە و هاوبەشیکردن لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی بە پلان\" داوای سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ دەکرا. دادگەی سزاقورسەکانی موغڵا بە پاساوی نەبوونی بەڵگەی نوێ بڕیاری ئازادکردنی مەرتجان ئاڤجی برای جەمال مەتین ئاڤجی، بکوژی پنار گولتەکینی دا.", "summary": "داوای چوار ساڵ و چوار مانگ بەندکردن بۆ دایکی پنار گولتەکین دەکرێت، ئەو کچە کوردە بەدلیسییەی باکووری کوردستان کە لە تەممووزی ٢٠٢٢ لەلایەن هاوڕێ کوڕەکەی لە موغڵا کوژرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/060520223", "category": "turkey", "summary_length": 166, "article_length": 1997, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 915}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە، پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە وەڵامی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی دایەوە کە رۆژی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، سەلاحەددین دەمیرتاشی بە \"تیرۆریست\" و کتێبی \"دەوران\"ی بە \"پڕوپاگەندەی تیرۆر\" ناساند. هەدەپە لە هەژماری فەرمیی تویتەریدا لە وەڵامی باخچەلی نووسیویەتی \"پاشماوەی مافیاکان و هاوکارانی چەتەکان و هاوبەشی دەسەڵات، هەر شتێکیان لەبارەی دەمیرتاشەوە گوتبێت هیچ بەهایەکیان نییە. سەلاحەددین دەمیرتاش سیاسەتڤانێکی شەرەفمەندە، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلانی تورکیا باجی داوە. هەوادارانی مافیاکان مافی ئەوەیان نییە بەرامبەر دەمیرتاش دەمیان بکەنەوە و قسە بکەن\". سەرۆکی مەهەپە رەخنەی تووندی ئاراستەی بولەنت ئارنچ، ئەندامی دەستەی باڵای راوێژکاریی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کرد و گوتی \"دەربڕینی هەستی سۆزداری و خۆشەویستی بۆ دەمیرتاشی تیرۆریست، ئاماژەیەکی نەرێنییە. ئه‌و سیاسەتڤانە پێشووەی كه هێشتا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای راوێژكاریی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره، بێته سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆن و هه‌وڵی جوانكردنی ده‌میرتاشی تیرۆریست بدات، به‌ته‌واوی دژبەرەییە و ته‌نانه‌ت ده‌به‌نگیشه\". دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەبارەی دەمیرتاش و کتێبەکەی \"دەوران\" گوتی \"کتێبی دەوران باسکردنە لە تیرۆر و خودی دەوران تیرۆریستە و نووسەرەکەشی تیرۆریستە. ئەگەر تۆ بەچاوی بێتاوان سەیری دەمیرتاش دەکەیت، چی بەو شەهیدانە دەڵێیت کە بەدەستی ئەو تیرۆریستانە شەهید کراون؟ چۆن رووت دێت باس لە شەهیدکردنی منداڵی ساوا و ژنە دووگیانەکان بکەیت؟ چۆن باسی ٥٣ قوربانییەکەی رۆژانی نێوان ٦ - ٨ی ئۆکتۆبەر دەکەیت؟ ئارنچ تۆ بەنیازی چیت؟ هۆکاری ئەو سۆزداری و میانڕەوییەت چییە بۆ تیرۆریستان؟ تۆ واز لە دەوران بێنە و سەیری سەربازە قارەمانەکانمان بکە بۆئەوەی ویژدانت ئاسوودەبێت، ئەگەر ویژدانت هەیە. تۆ واز لە کاروانی تیرۆریستان بێنە و گوێ لە مێژوو و هەڵوێستی نیشتمانپەروەر و مرۆڤپەروەری بکە و بیکە بە رێبەری ویژدانت. دەڵێ ئازادانە بیربکەنەوە، مەبەستی ئازادکردنی تیرۆریستانە، ئەمە شێوازێکی بێ رەوشتییە. ئازادی بۆ ئەو تیرۆریستانەی لە شاخەکاندا چەکیان بەدەستە شیاو نییە، گورزی ئاسنینی میللەتیان شیاوە\". دەوڵەت باخچەلی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی \"داواكاریی ئه‌و كه‌سه به‌وه‌ی ئه‌و دوو تاوانباره ئازادبكرێن، ستایشكردنی تاوان، به‌شداریكردن له تاوانه و مه‌یله‌و ناپاكیشه. داواکردنی ئەو کەسە گەمژەیە بۆ خوێندنەوەی کتێبی دەوران بە مەبەستی تێگەیشتن لە گەلی کورد، پڕوپاگەندە و پەسنێکی ئاشکرایە بۆ تیرۆریستان. بەڕێز ئارنچ ئێمە هاووڵاتییانی بە رەچەڵەک کورد لەڕێگەی باسکردنی نێو کتێبەکەی ئەو تیرۆریستە ناناسین، بەڵکو لەڕاستیدا لە خۆشی و ناخۆشی و لە هەموو رووداوەکاندا وەکو تاکێکی ئەم وڵاتە بە کەسانی شکۆمەند و سەربەرزەوە دەیانناسین. بەشێوەیەک برایانی کوردمان دەناسین هەر وەکو ئەوەبێ سەیری خۆمان بکەین\". شەوی پێنجشەممەی رابردوو ١٩ی تشرینی دووەم، بولەنت ئارنچ، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای راوێژکارانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لەمیانی هەڤپەیڤینێکی تایبەتیدا لەبارەی سەلاحەددین دەمیرتاش و کتێبی دەوران گوتبووی \"کاتێک قسە لەبارەی سەلاحەددین دەمیرتاش دەکرێت، دەمەوێت شتێک لەبارەی تێگەیشتن لە خودی دەمیرتاش بڵێم، کتێبێکی زۆر جوانی هەیە بەناوی (دەوران). تکایە ئەو کتێبە بکڕن و بیخوێننەوە. من لە ماوەی کەرەنتینەکانی کۆرۆنا ئەم کتێبەم خوێندەوە\". بولەنت ئارنچ ئەوەشی گوتبوو \"دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە لەوانەیە بۆچوونەکانتان لەبارەی کەسایەتیی سەلاحەددین دەمیرتاش نەگۆڕێت، بەڵام بۆچوونەکانتان لەبارەی کورد و ئەو تراژیدیایانەی رووبەڕووی کورد بوونەتەوە، زۆر دەگۆڕێت. برا کوردەکانمان لەم وڵاتەدا نەهامەتییان زۆرە و ستەمیان لێکراوە، ئەوان یەک لەو پێکهاتانەن کە رووبەڕووی جەور و ستەمی زۆر هاتوونەتەوە. ئەوان هاووڵاتییانی ئێمەن. بە دڵنیاییەوە پێکهاتەکانی دیکەش کێشە و قەیرانیان هەبووە، بەڵام کاتێک هەندێک زانیاری لەبارەی گرتووخانەی ئامەد دەخوێنیتەوە، کە چۆن وەکو تاقیگەیەک بەکارهێندراوە، دەبێت هەموومان چیرۆکەکانی کتێبی دەوران بخوێنینەوە\".", "summary": "هەدەپە بە تووندی وەڵامی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە دەداتەوە، کە دەمیرتاشی بە \"تیرۆریست\" ناساندبوو و رایدەگەیێنێت، هەوادارانی مافیاکان مافی قسەکردنیان نییە لەدژی دەمیرتاش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/251120203", "category": "turkey", "summary_length": 185, "article_length": 3496, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 1584}, {"article": "ئاژانسی فەرمیی تورکیا رایگەیاند، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە کۆچبەران و دەروازەکانی سنوور سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە شوێنە گشتییەکانی ئیستەنبووڵدا پشکنینیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی پشکنینی شوێنە گشتییەکاندا ٢٠٦ کۆچبەری ئەفغانی، ١١١ کۆچبەری پاکستانی و ١٣٢ کۆچبەر لە وڵاتانی دیکەوە، کۆی گشتی ٤٤٩ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون. کۆچبەرەکان بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان رەوانەی ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی ئیستەنبووڵ کراون. لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی چوا رۆژدا لە ئەنجامی پشکنینی تیمەکانی پۆلیس لە ئیستەنبووڵ هەزار و ٣٩١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون، رێکاری یاسایی بەرامبەر ٢٠٩ لەو کۆچبەرانە گیراوەتەبەر کە لە تاوان تێوەگلاون، هەروەها بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان رێکاری یاسایی بەرامبەر هەزار و ١٨٢ کۆچبەری نایاسایی گیراوەتەبەر.", "summary": "لە شوێنە گشتییەکانی ئیستەنبووڵ ٤٤٩ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران و بڕیارە لەڕێگەی ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانەوە دیپۆرت بکرێنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/060520221", "category": "turkey", "summary_length": 129, "article_length": 804, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 353}, {"article": "ئەنجوومەنی سەروەریی تورکیا رۆژی هەینی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لەبارەی ئەو سکاڵایە بڕیاریدا کە پێشتر لەلایەن سەندیکای رۆژنامەڤانانی تورکیا، کۆمەڵەی رۆژنامەڤانان و کۆمەڵەی پەیامنێرانی فۆتۆگرافەرانی تورکیا لەبارەی \"کارنامەی کاری رۆژنامەڤانی\" لە تورکیا تۆمار کرابوو. ئەنجوومەنی سەروەریی تورکیا لەو دۆسیەیەدا بڕیاریدا بەوەی \"دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سنووردارکراوە بە پێدانی کارتی رۆژنامەڤانی بە رۆژنامەڤانان؛ ئەو کارتە دەدرێتە کێ و لە چ دۆخێکدا و بە چ هۆکارێک دەتوانرێ ئەو کارتە وەربگیرێتەوە لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکاندا نییە\". سەندیکای رۆژنامەڤانانی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڕیاری ئەنجوومەنی سەروەری بڵاوکردەوە و رایگەیاند: \"رۆژنامەڤانان لە هەوڵەکانیان لە بواری کارتی رۆژنامەڤانیدا سەرکەوتن\". لە تورکیا هەر رۆژنامەڤانێک کارتی رۆژنامەڤانی نەبێت ناتوانێت لەو بوارەدا کار بکات. فوئاد ئۆکتای، یاریدەدەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری لە تورکیا لە وەڵامی پرسیارەکانی پەرلەمانتارێكی جەهەپەدا رایگەیاند، لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا ژمارەی ئەو رۆژنامەڤانانەی لە تورکیادا کارتی رۆژنامەڤانییان هەبووە ١٥ هەزار و ١٤٨ کەس بووە؛ ٧٥ % ئەو رۆژنامەڤانانە پیاو و ٢٥ % یان ژن بوون. دوو ساڵ پێشتر ژمارەی ئەو رۆژنامەڤانانەی لە تورکیا کارتی رۆژنامەڤانییان هەبوو ١٥ هەزار و ٢٠٦ کەس بوو؛ ئەمەش دەریدەخات کە لە ماوەی دوو ساڵدا کارتی رۆژنامەڤانی لە ٥٨ رۆژنامەڤان وەرگیراونەتەوە. بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەروەری، لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کارکردن بە بەشێكی بڕگەکانی \"کارنامەی کاری رۆژنامەڤانی\" راگیرا. هەمان ئەو کارنامەیە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ جارێکی دیکە هەموار کرایەوە.", "summary": "ئەنجوومەنی سەروەریی تورکیا رایگەیاند، وەرگرتنەوەی کارتی رۆژنامەڤانی لە رۆژنامەڤانان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/181220211", "category": "turkey", "summary_length": 166, "article_length": 1523, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 696}, {"article": "ئەو ١٦٢ کەسەی کە لە ١١ ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دا بەتۆمەتی ئەندامێتی گولەنییەکان لە نێو ریزەکانی سوپای تورکیا دەستبەسەرکران، لەچوارچێوەی بڕیارێکی داواکاری گشتیی ئیزمیر بوو کە فەرمانی گرتنی بۆ ١٨٥ کەس دەرکردبوو. رۆژی هەینی ١٤ ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لەو ١٦٢ کەسە دەستبەسەرکراوە لێکۆڵینەوە لەبارەی ١٦٠ یان کۆتاییهات. لەو ١٤٨ کەسەی دەستبەسەرکرابوون ٣١ یان بە هۆکاری \"گەواهیدەری بەسوود\" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازادکران، ١١٧ یان درانە دادگە. بە بڕیاری دادگەی ئیزمیر ٦٠ یان خرانە زیندانەوە و ٥٧ یان بە مەرجی دادی ئازادکران. ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ گرتنی ٢٣ داواکراوەکەی دیکە بەردەوامە. بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، داواکاری گشتیی ئیزمیر لە چوارچێوەی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی گولەنییەکان، لە ماوەی ساڵیکدا بڕیاری گرتنی بۆ سێ هەزار و ٦٣٥ کەس دەرکردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و ٥٨٥ کەسیان بە بڕیاری دادگە خراونەتە زیندانەوە. حکومەتی تورکیا، گولەنییەکانی خستووەتە لیستی تیرۆر و بە ئەنجامدانی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ ـی تەممووزی ٢٠١٦ تۆمەتباریان دەکات، ئەوە لەکاتێکدایە گولەنییەکان رەتیدەکەنەوە دەستیان لە هەوڵی کودەتاکە هەبووبێت. لە تورکیا دوای هەوڵی کودەتا سەربازییە شکستخواردووەکەی ١٥ ـی تەممووزی ٢٠١٦ ـەوە تاوەکو ئێستا بە هەزاران فەرماندە، سەرباز و قوتابی قوتابخانە سەربازییەکان بەتۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ گولەنییەکان هەیە، خراونەتە زیندانەوە، یان لەسەر کار لادراون و دوورخراونەتەوە. سەرۆکایەتیی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێو ریزەکانی سوپای تورکیا دژی گولەنییەکان لە ١٩ ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ وە تاوەکو ١١ ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ٢٣ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە. لەو ماوەیەدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ھەزار و ٤٥٠ کەس دەرچووە کە ھەزار و ٥٢٥ یان دەستبەسەرکراون و ٥٠٠ گومانلێکراویش بەھۆی ئەوەی دانپێدانانیان پێشکەش کردووە، ئازادکراون.", "summary": "بە بڕیاری دادگەی ئیزمیر لەو ١٦٢ کەسەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گولەنییەکان دەستبەسەرکرابوون، ٦٠ یان خرانە زیندانەوە و ٥٧ یان بە مەرجی دادی ئازادکران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/15012022", "category": "turkey", "summary_length": 148, "article_length": 1646, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 766}, {"article": "لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراسی (دەتەکە) و کۆمەڵەکانی کوردی دیموکرات و شۆرشگێڕ \"DDKD\" و پارتی مرۆڤ و ئازادی \"PIA\" و پارتی کۆمۆنیستی کوردستان \"KKP\" و پلاتفۆرمی دیموکراتی کوردستان \"PDK BAKUR\" و پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا \"PDK - T\" بەشداربوون و بیروبۆچوونیان لەبارەی ئاهەنگ و چالاکییەکانی نەورۆز خستەڕوو. دواتر راگەیێندراوی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە، \"لە عەفرینەوە تاوەکو گرێسپی، لە سەرێ کانی تا کەرکووک، لە رۆژهەڵاتەوە تا باکوور، کورد لەژێر گوشارێکی گەورەدایە. نەیارانی کورد دەیانەوێت خواستی یەکبوون و یەکگرتوویی گەلی کورد و پەیوەستبوونیان بە گیانی نەورۆزەوە بە هەڵمەتەکانیان لەنێوببەن\". لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: \"ئەوان دەیانەوێت خەباتی ئازادیخوازانەشمان لەکەدار بکەن. لێرەوە داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و تەواوی زیندانە سیاسییەکان دەکەین. هێرشکردن و گوشارخستنە سەر گەلی کورد و زمانی کوردی بەراورد بە قۆناخەکانی پێشوو، زیاد بووە و نکۆڵی لە کورد و مافەکانی دەکرێت. کێشەی کورد ئەمڕۆ گەورەترین کێشەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، بە دانپێنان بە مافەکانی گەلی کورد، کێشەی کورد چارەسەر دەبێت، بەڵام بە فەرامۆشکردنی دۆزی گەلی کورد، ئاشتی و سەقامگیری هەرگیز بەدینایەت\". سینان چیفتە یورەک، سکرتێری گشتیی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان رایگەیاند، نەورۆزی ٢٠٢١ بۆ یەکگرتوویی و یەکڕیزی گەلی کورد بایەخ و گرنگییەکی تایبەتی هەیە و گوتی، \"لەم چەند ساڵەی رابردوودا لە باشوور هێزەکانی پێشمەرگە و لە رۆژئاوا هێزەکانی هەسەدە بە ئیرادەیەکی پۆڵایین توانییان یەکێک لە بەهێزترین گرووپی تیرۆریستی لەنێوببەن\". لەبارەی هاوکارییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هەسەدە سکرتێری گشتیی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان رایگەیاند: \"باشوور و رۆژئاڤا لە چەندین وێستگە بەهانای یەکدییەوە چوون و بەهێزێکی تۆکمە دڕندەیی داعشیان لەنێوبرد. ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە هەرچەندە یەکگرتوو بین، هێندە بەهێز دەبین\". ساڵانە هەدەپە و پارتەکانی باکوور لەبارەی بەرنامەی ئاهەنگ و چالاکییەکانی نەورۆز کۆدەبنەوە و لیژنەی رێکخەری چالاکییەکانی نەورۆز بەرنامەی چالاکییەکان بڵاودەکەنەوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرنامەی نەورۆز رابگەیێندرێت.", "summary": "هەر هەشت پارتەکەی باکووری کوردستان کە بە هاوپەیمانیی کوردستان دەناسرێن، بە سەرپەرشتی پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە لەبارەی دانانی بەرنامەیەکی تایبەت بە ئاهەنگ و چالاکییەکانی نەورۆز لە ئامەد کۆبوونەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/130320213", "category": "turkey", "summary_length": 202, "article_length": 2053, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 911}, {"article": "مەولوود چاوشئۆغڵو لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ پاکستان و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ تورکیا، گفتوگۆیەکی رۆژنامەڤانیی لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی کرد کە یاوەری بوون لە سەردانەکەیدا و لە وەڵامی پرسیاری پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و فەرەنسا، ئاشکرایکرد، کە سەرۆکی فەرەنسا نامەیەکی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان ناردووە. مەولوود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، \"بەڕێز ئێمانوێل ماکرۆن نامەیەکی بۆ بەڕێز سەرۆککۆمارمان نارد. لە ناوەڕۆکی نامەکەدا وێڕای پەسنی تورکیا و ئاماژەدان بە گرنگی و بایەخدان بەبرەودانی پەیوەندییەکان و خواست و ئارەزووی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمارمان ئاشکراکردبوو و نامەکە زۆر ئەرێنی بوو بەڕاددەیەک لە نێو بەشێک لە دێڕەکاندا وشەی تورکی تێیدا بەکارهاتبوو\". وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، کاتێک نامەکەیان داوەتە ئەردۆغان، \"پێشوازی گەرمی لێکرد و جەختی لەوەکردەوە کە بەسوپاسەوە دیداریان لەگەڵ ئەنجام دەدەن\". لە وەڵامی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا، چاوشئۆغڵو رایگەیاند، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی بایدن هەموو هەوڵێکمان دەدەین، چاوەڕێی هەمان هەڵوێست لە ئەمریکاش دەکەین، بەڵام ناتوانین بڵێین بە شەو و رۆژێک پەیوەندییەکان ئاسایی دەبنەوە. وەزیری دەرەوەی تورکیا پێی وایە، جۆرێک لە میانڕەوی لەبارەی هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەدی دەکرێت، \"ئێمەش ئامادەین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێ، بەتایبەتی لەبارەی چارەسەرکردنی گرژییەکانی ئێس - ٤٠٠ و بابەتی سزاکان\".", "summary": "وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات سەرۆکی فەرەنسا نامەیەکی بۆ سەرۆککۆماری تورکیا ناردووە و ناوەڕۆکەکەیشی \"ئەرێنی بووە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/16012021", "category": "turkey", "summary_length": 120, "article_length": 1277, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 575}, {"article": "فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل \"نەپەگە\"ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، شەوی رابردوو ٣٠ی کانوونی یەکەم، ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢١ی لە دژی سوپای تورکیا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ٢٩٨ گەریلا گیانیان لەدەستداوە و ٨٦١ سەربازی سوپای تورکیاش کوژراون. لە راگەیێندراوەکەیدا، نەپەگە، سوپای تورکیا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمەتبارکردووە و دەڵێت: \"لە ساڵی ٢٠٢١ دا سوپای تورک هەموو تەکنیک و تەکنەلۆژیاکانی شەڕ، کە لە دەستیدا بوون بەکاریهێنا و بەردەوام هەرێمی پاراستنی میدیای بۆردومان دەکرد، بەڵام نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. بۆیە دەستی بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی برد، لە ئەنجامی هێرشە کیمیاییەکاندا ٤٠ هاوڕێمان لە سیان، زەندورا، مامڕەشۆ، شاخە سوور و وەرخەل شەهید بوون\". نەپەگە لە راگەیێندراوەکەدا هێرشێکی تووند دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، بەوە تۆمەتباری دەکات کە گەماڕۆی \"ناوچەکانی گەریلا\"ی داوە. هەوڵیداوە \"بەرخودانی گەریلا\" لاواز بکات. فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل \"نەپەگە\" ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢١ی لە دژی سوپای تورکیا بڵاوکردەوە. ئامارەکان وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتوون، بەمشێوەیەن: چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی: ٤٣ چالاکییەکانی نیشانەشکێنی: ٥٨ چالاکییەکانی تەقاندنەوە: ١١٢ چالاکییەکان بە چەکی قورس: ١٦٠ چالاکییەکانی شەڕ - لێدان: ٢٥٦ ژمارەی سەربازە کوژراوەکان: ٨٦١ ژمارەی سەربازە بریندارەکان: ١٢٨ تائێستا سوپای تورکیا ئاماری فەرمیی شەڕی یەک ساڵەی لە دژی پەکەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام رۆژی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاندبوو: \"لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢,٦٣١ گەریلا و شەڕڤان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کراونەتە ئامانج\".", "summary": "پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیێنێت لە ساڵی ٢٠٢١ دا زیاتر لە ٨٥٠ سەربازی تورکیایان کوشتووە، وەزیری بەرگریی تورکیاش دەڵێت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دیسەمبەری ئەمساڵ زیاتر لە ٢,٦٠٠ شەڕڤان و گەریلایان کوشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/31122021", "category": "turkey", "summary_length": 205, "article_length": 1515, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 694}, {"article": "عەلی جیهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەو گەنجانەی هەرێمی کوردستان کە دیپۆرتی سووریا کرابوون، ئێستا لە تورکیان، \"خەرجیی هێنانەوەی ئەو گەنجانەمان لە ئەستۆ گرتووە\". بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئێستا ئەو گەنجانە \"کە ژمارەیان ٥٧ گەنجە\" و خەڵکی شارە جیهاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستانن، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو کارەیان \"بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە\". عەلی جیهانگیر دەڵێت، سبەی کاژێر ٠٨: ٠٠ی بەیانی ئەو کۆچبەرانە بەڕێدەکەون و کاژێر ٠٤: ٠٠ی ئێوارە ئەو کۆچبەرە کوردانە دەگەنەوە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل. گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەڵێت، بۆ گەڕانەوەی ئەو گەنجانە هاوئاهەنگییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا کردووە، تیمێکیان لە ئەنقەرەوە چوونەتە ئیدلب و لەوێشەوە چوونەتە ئەعزاز \"وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دوو پاسی لە بەغداوە بۆ گواستنەوەی ئەو گەنجانە تەرخانکردووە\". عەلی جیهانگیر ئەوەشی خستەڕوو، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانە نووسراویان بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردووە و ئەوانیش رەزامەندییان نیشانداوە بۆ گەڕاندنەوەیان، گوتیشی، \"تەواوی کۆچبەرەکان خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین\".", "summary": "وەزارەتی کۆچی و کۆچبەرانی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی ئەو گەنجە کوردانە بڵاوکردەوە کە لە تورکیاوە دیپۆرتی سووریا کرابوون و دەڵێت، ٥٧ گەنجن و سبەینێ کاژێر ٠٤: ٠٠ی ئێوارە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0909202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 194, "article_length": 1110, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 514}, {"article": "د. شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"دواکەوتن و نەدانی مووچە کارەساتێکی گەورەیە و دەبێت هەموو بەرپرسان شەرم بیانگرێت. هۆکارەکەیش ئەوەیە کە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ململانێیەکی تووندی سیاسیی لەنێوان پارتی و یەکێتیدایە. بەهۆی بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵییشەوە هەریەکەیان لای خۆیەوە ترسی بۆ دروست بووە، بۆیە دەست بە داهاتەکەی لای خۆیانەوە دەگرن کە نەوەک شتێک ببێت. \" د. شێرکۆ جەودەت ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە هەر ئەوە نییە کە بەغدا ٢٠٠ ملیار دینارەکە نانێرێت، بەڵکو پەیوەندیی بەوەیشەوە هەیە کە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە بانکەکان کردووە رێگە نەدەن دەست لە داهاتی بانکەکاندا وەربدرێت کە ئەوەیش بەڵگەیەکی فەرمییە بۆ ئەوەی کە داهاتی بانکەکانی هەرێمی کوردستان دەستی تێوەردەدرێت. ئەندامەکەی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەانی کوردستان گوتی: \"ئەوە روون و ئاشکرایە کە پارەی داهاتی ناوخۆ لە بانکەکان دەردەهێنرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت. ئەمەیش وادەکات ئەو پارەیەی بۆ مووچە پێویستە درەنگ کۆببێتەوە و ئامادە ببێت. \" بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـدا ٣٧٤ ملیار دینار بووە، بەڵام لە مانگی کانوونی ٢٠٢٢ دا داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ٧٨ ملیار دینار بووە و دەیشپرسێت، ئەو جیاوازییە زۆرە بۆچی؟ بۆچی وا کەمیکرد لە کاتێکدا هیچ شتێک نەبووە تاوەکو بگوترێت بەو هۆیەوە داهات کەمیکردووە؟ ئەندامەکەی لیژنەی دارایی گوتی: \"ئەو کاتەی نەوت بەرمیلێکی بە ٣٠ دۆلار بوو مانگانە حکومەت ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک داهاتی نەوت و گاز بە وەزارەتی دارایی دەدا، کەچی تاوەکو ئێستایش کە نرخی نەوت ١١٢ دۆلاری تێپەڕاندووە هەر ٣٥٠ ملیۆن دۆلار لەو داهاتە دەدرێتە وەزارەتی دارایی، ئیتر نازانرێت ئەوی دیکە چی لێدەکرێت. \" گوتیشی: \"هەشت ساڵە یاسای بودجە نییە و حکومەت بۆ پەرلەمانی نانێرێت، واتە حکومەت بە نایاسایی پارە خەرج دەکات کە ئەوەیش سەرپێچییەکی گەورەیە و لە وڵاتانی دیکەدا حکومەتی پێ هەڵدەوەشێتەوە. \" د. شێرکۆ جەودەت باسی لەوە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ ٢٠٠ ملیار دینارەکەیش دەتوانێت بە داهاتی خۆی مووچە دابین بکات، چونکە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ هەرێمی کوردستان بەرمیلێک نەوتی بە ٨٥ دۆلار فرۆشتووە کە داهاتی حکومەت بە داهاتی ناوخۆ و نەوتەوە گەیشتووەتە تریلیۆنێک و ٤٠٠ ملیار دینار لە کاتێکدا هەموو مووچە ٩٠٠ ملیار دیناری پێویستە و ٥٠٠ ملیار دینار لە مووچە زیاترە. لە ماوەی رابردوودا دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا کە فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نایاسایی و نادەستوورییە کە ئەوەیش بووە مایەی نیگەرانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تووندی بڕیارەکەی رەت کردەوە و بە سزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناوی برد. د. شێرکۆ جەودەت گوتی: \"بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی کاریگەریی زۆری لەسەر مووچە و داهاتی هەرێمی کوردستان دەبێت. ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هۆکارێکی بە دەستەوە نییە کە بەرامبەر بە بەغدا بەکاری بهێنێت. لە بەرامبەردا بەغدا هەموو هۆکارێکی بە دەستەوەیە کە بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکاری بهینێت. هۆکارەکەیش ئەوەیە کە هەردووکیان پێکەوە نەیانتوانی یاسای نەوت و گاز دابنێن. \" ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: \"بەهۆی ئەوەی ئەم هەموو کێشە و گەندەڵییە لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستاندا هەن، خەڵکی خۆمان ئامادە نین بەرگری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە پێیانوایە تەنیا چەند بەرپرس و دەستڕۆیشتوویەک لێی سوودمەند دەبن. بەڵگەیش ئەوەیە کە لە ماوەیەکی کەمدا چەند ملیاردێرێک دروست بوون و ٧٧٧ کۆمپانیای ناوخۆیی نەوتی سوودمەندن و باج بە حکومەت نادەن کە زۆربەیشیان نایاسایین. \" ئەندامەکەی لیژنەی دارایی و ئابووری باسی لەوە کرد، ئەم بارە نەخوازراوانە پێمان دەڵێن کە دۆخێکی سەخت دروست بووە و پێدەچێت سەختتریش ببێت، بە تایبەتی ئەگەر بەغدا بۆ گوشارکردن لە هەرێمی کوردستان پەنا بباتە بەر ئەو رێگەیانەی کە لە دەستیدان. د. شێرکۆ ئەوەی خستەڕوو کە بەغدا دەتوانێت بەم چەند رێگەیە گوشار لە هەرێمی کوردستان بکات: ا. داوا لە تورکیا بکات نەهێڵێت نەوتی هەرێمی کوردستان لە خاکەکەیەوە بفرۆشرێت. ب. پەڕاوی ٢٤ ملیار دۆلار لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەیە کە کاتی خۆی عەبادی شکاتی لە تورکیا کرد کە ئەو وڵاتە رێگەی داوە نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت کە بە دیدی خۆی نایاساییە و داوای قەرەبوو دەکات و دەتوانێت ئەو پەڕاوە زیندوو بکاتەوە. پ. هەرێمی کوردستان لە دادگەی ئەمریکا دۆڕاندوویەتی کە وەزیری نەوتی عێراق سکاڵای لێ کردووە. ت. عێراق دەتوانێت داوایی یاسایی لە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار بکات و بڵێت کاری نایاسایی و نادەستووری دەکەن. ج. ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان خاڵە سنوورییەکان رادەستی عێراق نەکات، ئەوا عێراق دەتوانێت لە دیوی ئێران و تورکیاوە جموجووڵیان تێدا وشک بکات و بیانگوێزێتەوە بۆ خاڵی سنووریی دیکە. ئەو پەرلەمانتارە گوتی: \"هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن کە عێراق دەتوانێت سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان وشک بکات. ئەگەر ئەم شتانە رەچاو نەکرێن کارەساتێکی گەورەیە، بەڵام هەرچۆنێک بێت چوارچێوەی دەستووری هەیە بۆ رێککەوتن. \"", "summary": "تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شووباتی فەرمانبەرانی نەداوە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، دواکەوتنی مووچە پەیوەستە بە ململانێی پارتی و یەکێتییەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/030320228", "category": "kurdistan", "summary_length": 214, "article_length": 4500, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 1974}, {"article": "کۆبوونەوەکە دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٦ - ١٢ - ٢٠٢١ دەکرێت. فەریق بابەکر زێباری، یەکێک لەو فەرماندانەی بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات بە رووداوی راگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و فەرماندەی میحوەرەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە. بابەکر زێباری گوتی: \"کۆبوونەوەکە لەسەر هێرش و جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی داعش و دانانی پلان و ستراتیژییەتی نوێیە بۆ کۆنترۆڵکردنی جموجۆڵەکانی داعش و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی هاوشێوەی دوو هەفتەی رابردوو\". بابەکر زێباری، ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گەنگەشەی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق دەکرێت، \"بۆ هاوئاهەنگی زیاتر و پەلەکردن لە دروستکردنی هێزی هاوبەش و پاراستنی ئەمنییەتی ئەو ناوچانەی داعش مەترسی لەسەر دروستکردوون\". بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ـەوە و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هێرشەکانی چەکدارانی داعش کە لەناوەڕاستی ٢٠١٧ ەوە کۆتایی هاتنی خەلافەتەکەیان راگەیێنرا، دەستیانپێکردووەتەوە و ماوەی ١٠ رۆژ دەبێت ئەو هێرشانە پتر هێزەکانی پێشمەرگە و گوندنشینانی کوردیان کردووەتە ئامانج. چەکدارانی داعش لە ئێستا پەنایان بردووەتە بەر شەڕی پارتیزانی، تاکتیکی نوێ بەکاردێنن. هێرش دەکەنە سەر شوێنێک یان سەنگەرێک، بەر لەوە بۆمبی چێندراو لەسەر رێگاکانی شوێنەکە یان سەنگەرەکە دادەنێن، بۆ ئەوەی لە کاتی بە هاناوەچوون بە هێزەکاندا بتەقێتەوە. هێرشەکانی داعش لە سنوورەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای لە ماوەی هەفتەی رابردوودا چەندجارێک هێرشیان کردووە و بەپێی دوایین زانیارییەکان تاوەکو ئێستا ٢٢ پێشمەرگە و سێ هاونیشتمانی سڤیل شەهیدبوون لەگەڵ برینداربوونی چەندین پێشمەرگەی دیکە.", "summary": "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0612202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 95, "article_length": 1606, "summary_token_count": 41, "article_token_count": 724}, {"article": "بەپێی بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت تەکسییەکان لەزگەی رەنگ جودایان لێبدرێت بۆ ئەوەی تەکسیی هێڵەکانی ناوەوە و دەرەوەی شار لێک جودا بکرێنەوە، هەروەها رەنگی لەزگەی تەکسیی هەر پارێزگایەک لە پارێزگایەکی دیکە جیاوازە. جەلال ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"هێشتا لەزگە لە تەکسی دەدرێت و پرۆسەکە نەوەستاوە. هیچ ماوەیەک دیارینەکراوە کە ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە شۆفێرانی تەکسی لەزگە لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەدەن سزا بدرێن. \" سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی گوتیشی: \"تاوەکو ئێستا هیچ سوودێکی ئەم لەزگەیەم نەبینیوە و پێموایە بارگرانییەکە بۆ شۆفێران. \" جەلال ئەبوبەکر ئاماژەی بەوە دا، ئەوان وەکو سەندیکای شۆفێران بەر لە پێدانی لەزگە ١٢ هەزار دینار وەردەگرن و دوای ئەوە لەزگە بە تەکسییەکان دەدرێت. لە پارێزگای سلێمانی لەزگەی تەکسیی هێڵەکانی ناوشار شینە و بۆ هێڵەکانی دەرەوەی شار مەیلەو سوورە. سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی گوتی: \"ئێستا ژمارەی هەموو تەکسییەکانی سلێمانیم لانییە، بەڵام ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٢٣ هەزار تەکسی هەبوو. تاوەکو ئێستا نزیکەی شەش هەزار تەکسی لەزگەیان لێدراوە. \"", "summary": "سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی دەڵێت، لەزگەی تایبەت بە تەکسییەکانی پارێزگاکان بارگرانییە بۆ شۆفێران و تاوەکو ئێستا نزیکەی شەش هەزار تەکسیی پارێزگاکەیان لەزگەی لێدراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/070520229", "category": "kurdistan", "summary_length": 169, "article_length": 1043, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 488}, {"article": "کاژێر ١١: ٠٠ی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ - ١٢ - ٢٠٢٠، شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و بڕیارە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون بکاتەوە. پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: \"کۆبوونەوەی شاندی حکومەت بە بەشداری لیژنەکانی دارایی، وزە و یاسایی دەبێت بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی گفتوگۆکانیان و ئەو خاڵانەی کە جێی رێککەوتن بووە و لەگەڵ ئەو خاڵانەی جێی رێکنەکەوتن بووە، هۆکارەکانی ئەوەی بۆ تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەێمی کوردستان بدات، وەڵامی ئەو دەنگۆیانە بدەنەوە، قسەیەکی زۆر دەکرێت لەسەر ئەوەی ئەگەر هەرێمی کوردستان تەواوی نەوتەکەی رادەست بکات، لە بەرامبەردا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێتەوە یان نا؟ \" سەبارەت بەو راپۆرتەش کە پێشتر حکومەت بۆ پەرلەمانی ناردبوو، هێمن هەورامی گوتی: \"دیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی زۆر وردەکاری و باشی بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردووە، ئێمە بڵاویشیمان کردەوە. ئەم راپۆرتە کرۆنۆلۆژیایەکە لەدوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، کاتێک کە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەفتەی یەکەمی دەستبەکاربوونی لەگەڵ شاندێکی باڵا چوونەتە بەغدا تاوەکو دوایین شاندی هەرێمی کوردستان، وردەکاری کرۆنۆلۆژیای تەواوی دانیشتنەکان بووە لەگەڵ تەواوی ئەو بەڵگەنامانەی لەنێوان شاندی دانوستاندکاری کوردستانی و عێراقیدا ئاڵوگۆڕکراوە\". بە گوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوان دەیانەوێت لەو دانیشتنە دوایین سەردانی شاندی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان کە لە بەغدا بۆ ماوەی دوو هەفتە ماونەتەوە، لەگەڵ تەواوی کوتلە سیاسییەکان دانیشتوون، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و وەزیری نەوت و بەرپرسانی لایەنی تەکنیکی عێراقی لە دانانی بودجەو گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی \"وردەکارییەکانی ئەو دوو هەفتەیە بزانین کە ئیزافەیەک لەسەر ئەو راپۆرتە کراوە، بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونییەکی تەواو لای پەرلەمانی کوردستان هەبێت بۆ هەردوو ئەگەرەکە، ئەگەر رێککەوتن... ئایا ئەگەر رێکیش کەوتین تەنانەت یاساکەش جێبەجێ بکرێت و یاسای ٢٠٢١ لە پەرلەمانی عێراقیش تێپەڕێندرێت، ئایا عێراق توانای دارایی هەیە ئەو رێککەوتنە جێبەجێ بکات، یان ئەگەر تواناکەی هەبێت و بەڵام بڕیارێکی سیاسی هەبێت و نەیەوێت جێبەجێی بکات؟ \". لەبارەی سەردانی شاندی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، هێمن هەوارمی دەڵێت: \"هێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام هەر کاتێک پێویست بێت ئەو شاندە دەڕوات، لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەش ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەر کراوە. شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە پشتیوانی سیاسیی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان هەیە. ئەوەندەی من ئاگاداربم دوای دانیشتنیان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان، شاندی دانوستاندنکار سەردانی حیزبە سیاسییەکان دەکات و لەگەڵیشیا ن کۆدەبێتەوە\". لەبارەی ئەو شاندەی پەرلەمانی کوردستانیش کە بڕیاربوو سەردانی بەغدا بکات، هێمن هەورامی گوتی: \"بڕیارماندابوو کە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ دەربڕینی پشتیوانی سیاسی شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵام چاوەڕێی ئەوەمان دەکرد ئەو شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی زۆر زیاتریان بەخشییە لایەنی عێراقی بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە هیچ بیانووێک نەماوەتەوە، ئێمە چاوەڕێ دەکەین لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆی ئەو بابەتە دەکەین، ئەگەر پێویست بکات شاندی پەرلەمانی کوردستان لە هەفتەکانی ئاییندە بەڕێوەدچێت\".", "summary": "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە پشتیوانی سیاسیی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان هەیە و بڕیارە دوای کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمان، شاندەکە سەردانی حیزبە سیاسییەکان دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/281220207", "category": "kurdistan", "summary_length": 287, "article_length": 3167, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 1367}, {"article": "عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"رەمزی شەعبان، ئەندامی سەرکردایەتیی و بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد. \" رەمزی شەعبان لە چلەکانی سەدەی رابردوو لە قەزای ئامێدی لەدایکبووە و خوێندنی لە ئەڵمانیا تەواوکردووە و باوکی لە شۆڕشی ئەیلوودا پێشمەرگە بووە. دوای تەواوکردنی خوێندن لە سەرەتا هەشتاکاندا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. هەر لەو ساڵانەشدا دەبێتە بەرپرسی لقی یەکی پارتی. بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت \"رەمزی شەعبان بۆ کاری پێویست لەگەڵ هاوژینەکەی سەردانی تورکیایان کردبوو، هەر لەوێ تووشی کۆرۆنا بووە و دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. \" بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٠٤ - ٠٤ - ٢٠٢١ تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە رێوڕەسمێکدا بەخاک بسپێردرێت. - ره‌مزی خه‌لیل شه‌عبان ناسراو بە ره‌مزی شه‌عبان - لە ٢٣ - ١١ - ١٩٤٢ لە بلێ لە دایکبووە - هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بەشی ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆی پراگ لە چیک - ١٩٧٢ - جگە لە زمانی دیک، زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، چیکی، سلۆڤاکی و سوێدی زانیوە - ساڵی ١٩٤٦ - ١٩٤٧ لە مهاباد بووە - ١٩٦٠ - ١٩٨٠ ئاوارەی کۆماری چیک و سوێد بووە - ١٩٨٠ - ٢٠٠١ ئاوارەی ئێران بوو - ١٩٥٨ چووەتە نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتیی کوردستان - ١٩٦٠ - ١٩٧٥ بەرپرسی پارتی بووە لە چیکۆسلۆڤاکیا - ١٩٧٥ - ١٩٨٠ بەرپرسی پارتی بووە لە سوێد - ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە - هەمان ساڵ بەرپرسی رێکخستن بوو لە راژان - ساڵی ١٩٧٩ بووەتە پێشمەرگە - ١٩٨١ - ١٩٨٥ بەرپرسی لیژنەی لقی شەشی ئەوروپا بوو - ١٩٨٥ - ١٩٨٦ بەرپرسی دارایی مەکتەبی سیاسی بوو - ١٩٨٦ - ١٩٨٧ بەرپرسی لیژنەی لقی ١ بوو - ١٩٨٧ - ١٩٩١ بەرپرسی دارایی مەکتەبی سیاسی بوو - ١٩٩١ - ١٩٩٣ بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی رێکخستن بوو - ١٩٩٣ - ١٩٩٤ بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی بوو. - ١٩٩٤ - ١٩٩٦ بەرپرسی لقی ١ی دهۆک - ١٩٩٧ تاوەکو ئێستا بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی بووە - مامۆستای خولەکانی ٦ و ٧ی پەیمانگەی کادیران بوو لە راژان - بەشدار بووە لە ئامادەکارییەکانی داستانەکانی سنووری لقی یەک لە ساڵانی ١٩٨٦ - ١٩٨٧ - لە سەردەمی سەرکردایەتی کاتی، سەروتاری بۆ رۆژنامەی خەبات نووسیووە - بەشدار بووە لە دەرهێنانی رۆژنامەی (وڵات) ئۆرگانی لقی شەشی ئەوروپا لە ١٩٨١ - ١٩٨٥", "summary": "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0304202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 115, "article_length": 2192, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 1059}, {"article": "حەجی ئیبراهیم، دانیشتوویەکی گوندی هرورێی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدییە، ئەمڕۆ دوای تۆپبارانکردنی تورکیا و زیانگەیاندن بە پوورە هەنگەکەی، ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و داوای لە حکومەت کرد کە بە هانایەوە بچێت. حەجی ئیبراهیم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە تۆپبارانەکەی شەوی رابردوو کە کاژێر ٠٩: ٣٠ بوو زیان بەر ٢٠ پوورەی هەنگی کەوتووە و خۆیشیان لە ترسان خەویان لێنەکەوتووە. ساڵح حەمدی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ لەو بارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچەکانی ئێمە بەردەوامە، شەوی رابردووش گولەتۆپێک لە نزیک خانووی هاونیشتمانییەکی گوندی هرورێ کەوتووەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی هەبووە. \" لە نیسانی ٢٠٢١ تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کردووە. تاوەکو ئێستا لە ١٥ خاڵی سنووری هێزەکانی تورکیا جێگیرکراون، لە ماوەی سێ ساڵیشدا نزیکەی ٣٣ هاونیشتمانیی سڤیل لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "بەهۆی تۆپبارانی تورکیا گولەتۆپێک لە نزیک خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی هرورێ کەوتووەتە خوارەوە و زیانی بە پوورەی هەنگی ماڵەکە گەیاندووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2901202213", "category": "kurdistan", "summary_length": 137, "article_length": 906, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 410}, {"article": "ئەو گەنجانە دەیانەوێت بە هزری نوێی گەنجانەی خۆیان، پرۆژەی داهێنەرانە بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان ئەنجام بدەن. هێڵبین لە زاخۆوە بەشداریی پرۆژەکەی بۆ پاککردنەوەی ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی کردووە، ئەو دەڵێت \"پرۆژەکەی ئێمە دروستکردنی گرین هاوس (خانووی پلاستیکی) بوو، ئامانجمان ئەوە بوو کە بتوانین سەوزاییەکی زۆر لەنێویدا بچێنین بۆئەوەی پێویستی بە بەکارهێنانی ئاو و خاکی کەمتر بێت، ئەویش بۆئەوەی ژینگەی زاخۆ پاکتر و سەوزتر بێت، هەروەها کۆمەڵێک کەسیش بخەینە سەر کار\". سۆما کامیل کە بەشداربوویەکی دیکەیە دەڵێت، \"ئێمە لە هەڵەبجەوە بەشداریمان کردووە، پرۆژەکەمان کارکردنە لەگەڵ خوێندنگە بنەڕەتی و سەرەتاییەکان، بۆئەوەی وا لە خوێندکاران بکەین کە هەر کەرەستەیەکیان هەبێت کە کۆن بێت، بەکاریبهێننەوە. من خۆم مامۆستام، لە خوێندگەکەی خۆم پرۆژەکەم جێبەجێ کردووە و بە خوێندکارەکانم گوتووە کە هەموو ئەو شتانەی هەیانە فڕێی نەدەن، بەڵکو بەکاریبهێننەوە، بۆ نموونە پانتۆڵە کۆنەکانیان لەجیاتی ئەوەی فڕێی بدەن، دووبارە بەکاریبهێننەوە بۆ دروستکردنی جانتا یان هەر شتێکی سوودبەخش\". ١١ پرۆژە لە کۆی ٥٢ پرۆژە، وەرگیراون. لیژنەیەک لە نوێنەری یۆنامی لە هەرێمی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی پێکهاتوون کە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکان دەکەن. نەبەز رەفعەت، نوێنەر و راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوە کرد، \"ئێمە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ پشتگیریی بیرۆکەکانیان دەکەین، ئامادەین سپۆنسەریشیان بکەین، و هەموو کارەکانی ئێمەش لە راستیدا هەر لە ئەم بیرۆکانەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام تۆزێک بە رێکخراوەیی تر\". سەرپەرشتیاری هاکەسۆن دەڵێت، گەنجەکان زۆر بەتوانان، بیرۆکەکانیان زۆر نایاب بووە و لە داهاتوودا پێکەوە کاری لەسەر دەکەن. ماریا کۆمباس، سەرپەرشتیاری پرۆژەکەیە و ئاماژەی بەوە کرد، \"من وەکو خۆم زۆرینەی پرۆژە و بیرۆکەکانم بەلاوە زۆر باش و جوان بوو، پێموایە هەر بەڕاستی هەندێکیان دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن، چونکە واقیعیانەترە، بەڵام پێویستی بە رێکخستن و باشتر بیرلێکردنەوەیە، هەروەها ئێمە لە ساڵی داهاتوو بە پرۆژەکاندا دەچینەوە و پاڵپشتییان دەکەین و کاریان لەسەر دەکەین\". یەکەمین جارە نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆگرامێکی لەو شێوەیە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەببات و سەرجەم پرۆژە پەسندکراوەکان پرۆژەکانیان کاری زیاتریان لەسەر دەکرێت و پاڵپشتی دەکرێت.", "summary": "٤٠ گەنج لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە، لە چوارچێوەی پرۆژەی (هاکەسۆن) کە لەلایەن رێکخراوی یۆنامی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکرێت، بیرۆکەکانی خۆیانیان لە هۆڵێکدا نمایش دەکەن و سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ پرۆژەکەیان کە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی کشتوکاڵ ئامانجیەتی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/191220216", "category": "kurdistan", "summary_length": 287, "article_length": 2047, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 930}, {"article": "عەمید روکن هەژار عومەر، راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، \"بەریتانیا بەرنامەیەکی دیکەی هەیە بۆ هاوکاریکردنی پێشمەرگە، ئەویش بە بڕی ٣.٥ ملیۆن پاوەند بۆ نوێکردنەوە و پاڵپشتیکردنی کۆلێژە سەربازییەکانی زاخۆ، قەڵاچوالان و رۆستەمییە، هەروەها هەردوو کۆلێژی ئەرکانی بەغدا و چوارقوڕنە\". تاوەکو ئێستا هاوپەیمانان، لەنێویاندا راوێژکارانی بەریتانی مەشق و راهێنانی سەربازییان بە زیاتر لە ٤٠ هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە کردووە؛ کە هێزەکانی بەریتانیا مەشق و راهێنانیان بە زیاتر لە شەش هەزار و ٦٠٠ پێشمەرگە کردووە. لە ساڵی ٢٠١٧ وە لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا، بەریتانیا سەرپەرشتیاری باڵای چاکسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە یەکێک لە هەوڵەکانیان یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەیە، وەکو هێزێکی مۆدێرن و سوپایەکی کاریگەر. دەیڤید هانت، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"ئێمە دەزانین پێشمەرگە چەند گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ هەماهەنگی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە. لە پێنج ساڵی رابردوودا راوێژکاری سەربازیمان هەبووە کە لە کۆنسوڵخانەکەمان کاری کردووە، راوێژکارەکانمان سەرکەوتوو بوون و لە نزیکەوە کاریان لەگەڵ پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، هەوڵمان داوە یەک هێزی شەڕکردنی یەکگرتوو هەبێت، بۆئەوەی بتوانێت بەرپەرچی هەڕەشەکان بداتەوە کە رووبەڕووی هەرێم دەبنەوە. روونە کە ئەوان گەنجی زۆر ئازان، دەمانەوێت دڵنیابین کە بە باشی پڕچەک کراون و بە باشترین شێوە مەشقیان پێ کراوە، ئێمە ئاسایشی هاوبەشمان هەیە، ئەم هاوبەشیەش وامان لێدەکات لە کاتی پێویست یارمەتی بگەیێنین\". جگە لە مەشق و راهێنانە سەربازییەکان، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیا لە رێگەی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی داعش و چاودێریکردنیان، یارمەتیی پێشمەرگە دەدەن.", "summary": "لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی، بەریتانیا بەردەوامە لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە، لە نوێترین پرۆژەشیدا بڕی ٣.٥ ملیۆن پاوەندی بۆ رێکخستنەوە و پەرەپێدانی کۆلێژە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تەرخانکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1509202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 232, "article_length": 1578, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 697}, {"article": "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٨ - ٠١ - ٢٠٢٢ د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له میر حازم تەحسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كان و هاوژینەکەی و شاندی یاوه‌ری كرد. ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، میر حازم تەحسین بەگ سوپاسی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردووە بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی ئێزدی له كاتی په‌لاماردانی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ده‌روبه‌ری، هەروەها داواكاریی ئێزدییه‌كانی پێشكێشكرد و گوتی، \"ئێمه وه‌ك ئێزدییه‌كان شانازی به په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، بۆیه داواده‌كه‌ین په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕتر بكاته‌وه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكکه‌وتننامه‌یەی لەسەر شنگال کرا له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، هاوكات داواشیكرد ئێزدییه‌كان رۆڵی زیاتریان پێبدرێت و لە هەر ئەگەرێک بۆ هەموارکرنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێنج کورسیی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان تەرخان بکرێت بۆ پێکهاتەی ئێزدی\". د. هێمن هه‌ورامی پشتیوانی لە داواکاریی میری ئێزدییان کردووە و به گرنگییه‌وه باسی له مێژووی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئایین و ئایینزاکانی هه‌رێمی كوردستان کردووە و جه‌ختیشی له پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووەتەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، کە له گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق یه‌كێك له داوكارییه‌كانی كورد بریتی ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ ـی ده‌ستووری عێراق. لە کۆی ١١١ کورسیی پەرلەمانی کوردستان، ١١ کورسی بۆ کۆتاکانی (تورکمان، کلد و ئاشوور و ئەرمەنی) دانراوە، بەڵام کوردانی ئێزدی بە دەنگی خۆیان دەچنە پەرلەمانی کوردستان و لەم خولەدا تەنیا یەک پەرلەمانتاریان هەیە ئەویش لە فراکسیۆنی پارتییە.", "summary": "میری ئێزدییان سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1801202230", "category": "kurdistan", "summary_length": 94, "article_length": 1540, "summary_token_count": 38, "article_token_count": 665}, {"article": "ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، گورگێک لە شەقامێکی قەرەباڵخی گەڕەکی سنجاوی شاری جوانڕۆ دەرکەوتووە و چووەتە نێو دووکانی هاونیشتمانییەک و دووکاندارەکەی بە سەختی بریندارکردووە. ئەو دووکاندارە لەبەر سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە. بە گوتەی هاونیشتمانییەک لە جوانڕۆ، خەڵک گوشاریان لە گورگەکە کردووە و چووەتە نێو ئەو دووکانە و هێرشی کردووەتەسەر دووکاندارەکە. هاوکات بە گوتەی فەرەیدوون یاوەری، بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی جوانڕۆ، ئەو گورگە سێ کەسی دیکەشی بریندارکردووە، بەڵام برینەکانیان سووک بوونە و هەر لە جوانڕۆ چارەسەریان بۆ کراوە. هاونیشتمانییەک لە جوانڕۆ دەڵێت: \"ئەوە گورگ نەبووە، بەڵکو سەگی هار بووە\". هەروەها مەولوود حوسەینی، بەرپرسی ناوەندی تەندروستیی جوانڕۆ، رایگەیاندووە بریندارەکان دەرزی دژە هارییان لێدراوە. بەڵام بەرپرسانی شاری جوانڕۆ دەڵێن ئاژەڵەکە گورگ بووە.", "summary": "لە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان گورگێک چووەتە نێو بازاڕ و چوار کەسی بریندارکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/021220215", "category": "kurdistan", "summary_length": 83, "article_length": 799, "summary_token_count": 41, "article_token_count": 352}, {"article": "هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا گوتی: \"پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستی بە دەرخستنی هەندێ راستی هەیە، من ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بووم، سەردانی هەموو لایەنەکانمان کرد، سوننە و شیعە و سەدرییەکانیش، لە سەردانەکانماندا سەرۆکی تیمی هەردوولا، بە هەموو لایەنەکانیانگوت کە ئێمە نابینە بەشێک لە کێشەکانی ناوماڵی شیعە، ئێمە لەسەر ئەم مەبدەئە بەردەوامبووین. بەڵام کاتێک کاتی دانیشتنی پەرلەمان هات، بینیمان پارتی رێککەوتنی لەگەڵ لایەنێکی شیعە کردووە، ئەمە ئێمەی تووشی سەرسوڕمانکرد، لەبەر چەند هۆکارێک، یەکێکیان ئەوەبوو کە ئێمە وەکو کورد نابینە بەشێک لە کێشەکان، چونکە شیعە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش هاوپەیمانێتییەکی گرنگ و ستراتیژی کوردبوون و دەبن\". لەبارەی نەسازانی پارتی و یەکێتی بۆ بەربژێرکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و کاردانەوەکانی و چوونی کورد بە دوو شاندی جیاواز بۆ بەغدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی گوتی: \"بەداخەوە ئەمە نەک بۆ ناو ماڵی شیعە، بۆ ناوماڵی کوردیش رەنگدانەوەی دەبێت و دوولەت دەبین، بۆ سەرخستنی بەربژێرەکەمان زۆر ئاساییە پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە بکەین و ئەوەشمان کردووە و نەشبووینەتە بەشێک لە کێشەکان\". هەرێم کەمال ئاغا هەروەها گوتی: \"لە ئەنجامی سەردانەکانمان بۆ لای سەدرییەکان و هەموو لایەنەکان، داوامان لێکردوون دەنگ بە بەربژێری ئێمە بدەن، تاوەکو ئێستاش ئێمە رازین لە بەدەنگەوە هاتنمان، ئیدی ئەوە پرۆسەیەکی دیموکراسییە و چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەین، بابەتی مەبدەئی تەوافوق، بۆ ئێمە گرنگە و شتێکی ئیلزامییە، ئەگەر مەبدەئی تەواوفوق نەبێ، کورد خاوەنی هیچ دەستکەوتێک نابێت\". هەرێم کەمال ئاغا باسی لە پاکێجی سەدرییەکان کرد و گوتی: \"لە وەرەقەی سەردییەکاندا کە ئێمە بینیمان، ئەوەی کە ئامانجمان بوو لەبارەی ماددەی ١٤٠، یاسای نەوت و غاز و پێشمەرگە، هیچی تێدا نەبووە، نەدەبوو لەپێناو پۆستی سەرۆککۆمار مەبدەئی زۆرینە فەرزبکرێت کە ئەمە مەترسیدارە، هەروەها ئەوانەشی لە رابردوو هاوپەیمانی ستراتیژیمان بوون، ببینە هۆی پەرتەوازەبوونیان\". لە بەغدا دەنگێکی ناڕەزایەتیی دژی بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری هەیە، لە سۆشیالیمیدیا وا بڵاوکرایەوە کە یەکێتی لە پشت ئەم دەنگەوەیە، رووداو ئەو پرسیارەی لە هەرێم کەمال ئاغا کرد و ئەویش لە وەڵامدا گوتی: \"ناکرێ سۆشیالمیدیا بە واقیع وەربگرین، بەرهەم ساڵح و هۆشیار زێباری، هەردووکیان دوو کەسایەتی کوردن و خۆیان بەربژێرکردووە بۆ سەرۆککۆمار، هەرچیەکیش هەبێ دادگا یەکلایی دەکاتەوە، ئەوەی کە شەقام رای چۆن دەبێ، ئەوە دواتر دەردەکەوێت\". سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لە نێوەندگیری شیعەکان کرد و گوتی: \"نێوەندگیری شیعەکان کارێکی باشە و ئێستاش کات ماوە بۆ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی. واقیع وا دەخوازێت کە پارتی و یەکێتی رێکبکەون. رێکنەکەوتن رەنگدانەوەی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئێستا کە پۆستە سیادییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەست پارتییە، دەبێ پارتی رەچاوی ئەوە بکات و رەچاوی سازان و هاوپەیمانێتی بکات\".", "summary": "سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ سەرخستنی بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە دەکەن و گوتیشی: \"لە وەرەقەی دانوستاندنی سەدرییەکاندا، کێشەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا نییە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2601202231", "category": "kurdistan", "summary_length": 252, "article_length": 2666, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 1210}, {"article": "بێریڤان خەلیل بەیانیان کاژێر ٩ نزیکەی سێ کیلۆمەتر بەپێ دەبڕێت تاوەکو دەگاتە شوێنی راوەستانی پاس، دواتر بەڕێدەکەوێت بۆ سەر کارەکەی، ئەو بە عەرەبانەیەکی گەڕۆکەوە بەردەوام لەنێو بازاڕی دهۆک دەگەڕێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دووجار عەرەبانەکەی بە کەلوپەلەوە بردراوە. بێریڤان خەلیل گوتی، \"داوا دەکەم شوێنێکی تایبەتم بۆ دابینبکرێت، تاوەکو ئێستا شارەوانی رەزامەندی نەداوە، رۆژانە نزیکەی ١٠ کاژێر لەسەر قاچەکانم دەوەستم و پێنج خولەک رادەوەستم دەڵێن قەدەخەیە و نابێت بوەستیت، ئەوە هەفتەیەکە لە تەنیشت پارکی نەورۆز دەوەستم، بەڵام حەز دەکەم شوێنێکی تایبەتم بدەنێ بۆ ئەوەی لێی بمێنمەوە. \" سەباح مستەفا، شۆفێرە و باس لەوە دەکات، \"بێریڤان زۆر ماندوو دەبێت، ئەو کارە حەلالە بە سەتان گەنجی ئەم سەردەمە ناکرێت، ئەو بۆ ماڵی خۆی کار دەکات و دەستی خۆش بێت. \" ستار ئیبراهیم، هاونیشتمانییەکی دیکەیە و باس لەوە دەکات، \"بەڕاستی ئیشەکەی قورسە، ئەو ئیشەی کە دەیکات بژێوی خۆی پێ دابیندەکات و جێگەی شانازییە. \" ئەو کارەی بێریڤان هێز و توانایەکی باشی پێویستە، چونکە ئەو لەنێو بازاڕی دهۆک تووشی قەرەباڵخی زۆر دەبێت، وەکو خۆی دەڵێت، ئەو کارەی بۆ دابینکردنی بژێوی کچە دوو ساڵەکەی، دایک و شەش خوشک و براکەیەتی، چونکە هاوژینەکەی نەماوە و باوکیشی مانگێکە کۆچی دوایی کردووە. بێریڤان خەلیل باسی لەوەش کرد، \"برایەکم لە سووریا شەهید بوو، برایەکی دیکەم لەماڵە و تەمەنی ١٢ ساڵە، کچەکەم تەمەنی دوو ساڵ و نیوە و لەلای دایکمە، دایکم خۆی نەخۆشە. منداڵەکەم تاوانی چییە، هەرکەسێک ببینێت پێی دەڵێت بابە، من لە کارم و باوکیشی مردووە. \" بێریڤان خەڵکی پارێزگای حەسەکەیە لە رۆژئاوای کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٣ هاتووەتە هەرێمی کوردستان، نزیکەی ٢٠ رۆژە دەستی بەو کارە کردووە، وەکو خۆی باسی دەکات، لە دۆخێکی خراپی داراییدایە و بەشێکی داهاتەکەی بۆ کڕینی چارەسەریی تەندروستییە بۆ دایکی، بەشێکی دیکەیشی بۆ بژێوی منداڵ و خوشک و براکانییەتی.", "summary": "ژنە پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان کە دانیشتووی کەمپی دۆمیزە لە پارێزگای دهۆک، لەنێو سەنتەری شاری دهۆک عەرەبانەیەکی گەڕۆکی هەیە، چا و خواردن دەفرۆشێت و دەڵێت، \"ئەو کارە دەکەم بۆ ئەوەی بژێوی منداڵە دوو ساڵانەکەم دابینبکەم. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/190220229", "category": "kurdistan", "summary_length": 221, "article_length": 1693, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 798}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ماوەى ٦٠ رۆژی رابردوودا رۆژانە هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی تورکیا ئەنجامداوە و \"بە تاکتیکی بەهێز گورزی قورسیان لە دوژمن داوە\". هەپەگە دەڵێت، لە ماوەی دوو مانگی شەڕی دژی سوپای تورکیادا، گەریلا ٣٢٥ چالاکی هەبووە، لە ئەنجامدا ٣٨٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژران، ٤٧ سەرباز بریندار بوون و ٥٤ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە. هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سوپای تورکیا ٦٢ جار هەوڵیداوە بچێتە نێو تونێلەکانی گەریلا و ١٧ جار بە چەکی کیمیایی و گازی دیکەی ژەهراوی هێرشی کردووەتە سەر تونێلەکان و سەنگەرەکانی شەڕ. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر لە هەمان ماوەدا ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی و ئۆتۆمبێل و زریپۆش و درۆن و کۆپتەر و سەنگەری سوپای تورکیا تێکشکێندران و گورزیان بەرکەوتووە. بەڵام بەرپرسانی تورکیا ئامارێکی دیکە بڵاودەکەنەوە. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەماوەی ئەم دوو مانگەدا ٢٦٥ گەریلا و ١٦ سەرباز کوژراون. ٢٤ی نیسانی رابردوو سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەناوی \"چڕنووکی هەورەبرووسکە\" بۆ سەر بەرزاییەکانی سنووری ئامێدی و زاخۆ بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە دەستپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.", "summary": "ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری دوو مانگ شەڕ و پێکدادان و رووبەڕووبوونەوەی سەربازی دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2406202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 205, "article_length": 1083, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 493}, {"article": "لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەزار و ٢٢٢ پەنابەری رۆژئاوای کوردستان بە قاچاخ گەیشتوونەتە کەمپی بەردەڕەش، شەوان پلەکانی گەرما لە کەمپەکە بۆ ژێر سفری سەتی دادەبەزێت، بەڵام بەشێک لە پەنابەران تاوەکو ئێستا نەوت و سۆپایان پێنەدراوە، تەنانەت هەندێکیان گەرماو و ئاودەستیشیان نییە، ئەوەش دۆخی پەنابەرانی سەختکردووە. سەدیقا شوکری، پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستانە و دەڵێت، \"ئەگەر سۆپای دراوسێکانمان نەبێت لە سەرما رەق دەبینەوە، شەوان منداڵەکانمان لە سەرما لە خەو هەڵدەستن و دەگرێین، ناچارم بە بەتانی گەرمیان بکەمەوە. \" ٤٥٦ کەس لەو پەنابەرانەی گەیشتوونەتە کەمپی بەردەڕەش سەڵتن، سێ بۆ چوار کەسیان لە ژێر یەک خێمەدان، کاژێر شەشی بەیانی ئاو دەچێتە نێو یەکێک لە خێمەکان و هەموو کەلوپەلی ژێر خێمەکە تەڕ دەبێت. عیسا هەواس، لەگەڵ هاوڕێکانی ئاو چووتە نێو خێمەکەیان، بە رووداوی گوت، \"بەتانی و دۆشەگەکانمان هەمووی تەڕبوون، دەبێت بیبەینە بەر خۆر تاوەکو وشک دەبێتەوە، شەوەکە لەنێو ئاو ماینەوە، رۆژی پاشتر کەلوپەلەکانمان بردنە دەرەوە. \" تاوەکو ئێستا ٧٠ % ـی پێداویستییەکان بۆ پەنابەرانی نوێی کەمپەکە دابینکراون، بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتووشدا بۆ سەرجەم پەنابەرانی دیکەش دابین بکرێت. ئارام هادی، بەڕێوەبەری کەمپی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"پلانمان بۆ سەرما و سۆڵ ئەوەیە کە لەڕێگەی پارێزگاری دهۆکەوە ٢٥ هەزار لیتر نەوت بۆ پەنابەران دابین بکەین، لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکانیش هەماهەنگیمان کردووە بۆ دابینکردنی سۆپاش. \" ژمارەی پەنابەرانی نێشتەجێی کەمپی بەردەڕەش گەیستووەتە هەزار و ٤٥ خیزان کە دەگاتە چوار هەزار و ٤٩٩ کەس.", "summary": "بەشی زۆری ئەو پەنابەرانەی کە لە دوو هەفتەی رابردوودا بە قاچاخ لە رۆژئاوای کوردستانەوە خۆیان گەیاندە هەرێمی کوردستان، لە کەمپی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێکران، بەشی زۆری پەنابەران تاوەکو ئێستا نەوتیان نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1901202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 218, "article_length": 1414, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 679}, {"article": "ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتیی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبووەوە و حەوت بڕیاری نوێی لەبارەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە. لە راگەیێندراوەکەیشدا ئەوە خراوەتەڕوو، پرسەدانان لە هۆڵ، ماڵ و چادردا و رێوڕەسمی گۆڕستان قەدەخەیە و، هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانیش بە داخراوی دەمێننەوە. بە گوێرەی بڕیارەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر نوێژی هەینی لە مزگەوتەکاندا بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان رێگەپێدراوە. لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هەموو دووکان، بازاڕ و مۆڵ و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی هاونیشتمانییان و، چێشتخانە، کافتریا و شوێنە گەشتیارییەکان کراوە دەبن و دەبێت رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن. لەبارەی شۆفێرانیشەوە ئاماژە بەوە دراوە دەبێت پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن و خۆیان سەرنشینەکانیان دەمامک ببەستن، ئەگەرنا بەپێی بڕیاری ژمارە ٤٨ی ساڵی ٢٠٢٠ ـی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سزادەدرێن. دەقی راگەیێندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر: ڕاگه‌یندراوێك له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی د. فەرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه، کۆبوونەوە بەپشتبەستن بە بەیانی ژمارە (٤٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی و لەپیناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كارو كاسبی خه‌ڵك و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:- یەکەم / نوێژی هەینی لەمزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێگە پێدراوە، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئەومەرجانەی خوارەوە:- ١ - نوێژخوێن دەبێت دەمامک و دەستکێشی پێبێت. ٢ - نێوانی نوێژخوێنان نابێت لە مەتر و نیوێک کەمتربێت. ٣ - قەدەغەکردنی شوێنێی هەڵگرتنی دەستنوێژ لەمزگەوت. ٤ - نوێژخوێن بەرماڵی خۆی ببات بۆ نوێژکردن و لەماڵەوە دەستنوێژهەڵبگرێت. دووەم / سەرجەم دوکان و بازاڕ و مۆڵ و تەواوی ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، دەبێت ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و ڕێگەنەدەن هیچ کەسێک بەبێ بەستانی (دەمامک) بچێتە ژوورەوە، هەروەها خۆشیان (دەمامک) ببەستن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. سێیەم / چێشتخانە، کافتریا، شوێنە گەشتیارییەکان، دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەستانی (دەمامک) و سەرجەم ئەو مەرج و ڕێنماییانەبن کە شارەوانییەکان و دەستەی گەشت و گوزار بۆیانی دیاریکردووە، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. چوارەم / شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە (٤٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆفێر ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. پێنجەم / پێویستە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی (دەمامک) بەکاربهێنن و مەودای نێوانیان لە مەترونیوێک کەمترنەبێت، هەرکەسێک لەدەرەوەی ماڵی خۆی بەبێ (دەمامک) ببینرێت بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە (٤٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. شەشەم / ئەو شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە و ڕێگەپێدراونین:- ١ - پرسەدانان لە (هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران. ٢ - هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران و هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه. حەوتەم / هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق کراوە دەبێت بۆ حاڵەتی پێویست، بەڵام لە ئێستادا هاتنی گروپی گەشتیاری بەکۆمەڵ بەداخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگە پێدراو نییە. ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر", "summary": "ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بڕیاریدا هاتووچۆی نێوان هەولێر و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاسایی بکرێتەوە، بەڵام هاتنی گرووپی گەشتیاریی بەکۆمەڵ رێگەپێدراو نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/210820206", "category": "kurdistan", "summary_length": 207, "article_length": 3703, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 1544}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ٠٤ - ٠١ - ٢٠٢٢ سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی حەسەن ئەلعەزاری کرد. بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا تیشک خراوەتە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ئێوارەی دوێنێ شاندێکی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی حەسەن ئەلعزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر و ئەندامێتیی د. نسار ئەلروبەیعی، نەبیل ئەلتەرفی، سادق سلێتییە گەیشتنە هەولێر. شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو حیزبە پێشوازییان لێکرا. ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی جەخت لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرایەوە. ئەویش لە چوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و رەچاوکردنی داخوازیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق. ئامانجی سەردانی شاندەکە تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراقە. بەپێی دەستووری عێراق، دوای پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، دەبێ لە ماوەی ١٥ رۆژدا، رێککەوتی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دیاریبکرێت. بەپێی دەستووری عێراق، دەبێت لە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی هەڵبژێردرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان رێکنەکەوتوون. بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەوتی سەدر بە ٧٣ کورسییەوە بووەتە هێزی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە ٣١ کورسییەوە هێزی یەکەمی هەرێمی کوردستانە. هەروەها هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی ٣٧ کورسی، دەوڵەتی یاسا ٣٣ کورسی، هاوپەیمانیی فەتح ١٧ کورسی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ١٨ کورسی و هاوپەیمانیی عەزم ١٤ کورسییان بەدەستهێنا.", "summary": "سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای رەوتی سەدر کرد، لە دیدارەکەیاندا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/040120223", "category": "kurdistan", "summary_length": 153, "article_length": 1846, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 839}, {"article": "ئەحمەد عەزیز لەگەڵ برایەکی بەتەمەنی وەک خۆی لە دوای نوێژی بەیانی دەچنە نۆرە و دوای نزیکەی چوار کاژێر لە چاوەڕوانی لە بەردەم بانکدا تەندروستیی تێک دەچێت و دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە و دوای ١٠ خولەک مانەوە گیانی لەدەستدەدات. خدر عەزیز لەگەڵ ئەحمەدی برای چووبوونە نووسینگەی بانکی ئازادیی سۆران بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، بەڵام لە بری مووچە، تەرمی براکەی هێنایەوە. خدر عەزیز دەڵێت، \"لە کاژێر شەشی بەیانییەوە هەر لە دوای نوێژەوە بە رێکەوتین بۆ بانک کە چووین قەرەباڵخییەک بوو هەر نەبێتەوە. زیاتر لە چوار کاژێر لە نۆرە بووین و لە کاژێر یەکەوە گوتی، ' حاڵم تێکچوو ' بەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە و کۆچی دواییکرد\". ئەحمەد عەزیز لەدایکبووی ١٩٦٤ ـە. لە تەمەنی ٢١ ساڵی بووەتە پێشمەرگە و ساڵی ٢٠٠٩ خانەنشین بووە. ماڵی لە گەڕەکی بەختیاری سۆرانە. رەنجدەر ئەحمەد، کوڕی خانەنشینە کۆچکردووەکە دەڵێت، \"سکاڵامان لە کەس نییە.. حەقە حکومەت بیر لە رێگەچارەیەکی وەرگرتنی مووچەی کەسی بەتەمەن بکاتەوە و کارتیان پێبدات و لە بانکەکان بۆ خۆیان وەریبگرن نەک بەو تەمەنەوە نۆرە بگرن\". لە بری هۆڵ و شوێنی دانیشتن، پایە و سەکۆی دووکانەکان شوێنی چاوەڕوانیی خانەنشینان بووە تا نۆرەیان دێت. لە ساڵی ٢٠١٢ ـشەوە مووچەی خانەنشینانی تێدا دابەشدەکرێت.", "summary": "ئەحمەد عەزیز، پێشمەرگەیێکی خانەنشین لە نۆرەی مووچەدا لە سۆران گیانی لەدەستدا. کوڕێکی پێشمەرگە خانەنشینەکە دەڵێت، سکاڵایان لە کەس نییە، بەڵام داوا دەکات رێگەچارەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی کەسانی بەتەمەن بدۆزرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2103202223", "category": "kurdistan", "summary_length": 211, "article_length": 1123, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 535}, {"article": "دکتۆر هادی محەممەد، سەرپەرشتیاری چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند ئەوەی ئێستا هەیە كە ٢٢ حاڵەتی نوێ لە ماوەی چەند رۆژێكدا تۆماركراون سەلمێنەری ئەوەیە كە نەخۆشییەكە شەپۆلی دووەمی دەستپێكردووە و گوتی: \"پشكنینەكانی كۆرۆنا زیادیان كردوە و ژمارەی تووشبووانیش بەروو هەڵكشان دەچێت، ئەگەری زۆرە ئەمە شەپۆلی دووەمی نەخۆشییەكە بێت\". هەرچەندە سەرپەرشتیاری چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی، دەڵێت ئەوەی ئێستا هەیە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نییە كە دووبارە باری نائاسایی رابگەیەنرێت و گوتی: \"خەڵكی لە دۆخێكی خراپی ئابووریدایە، بۆیە من لەگەڵ ئەوە نیم ژیانی خەڵكی نائاسایی بكەینەوە، چونكە لەو بڕوایەدام هەژاری لە كۆرۆنا مەترسیدارترە، بۆیە دەبێت ژیان بە جێبەجێكردنی رێنماییەکانی تەندروستی بەردەوام بێت\". رۆژی یەکشەممە لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە و ٢٢ بریاری دەرکرد. یەکێک لە بڕیارەکان ئەوە بوو کە هەموو دەروازە و مەرز و خاڵە سنوورییەكان بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و گەشتیاران بە داخراویی دەمێننەوە و كاتی پێویست دیاریدەكرێت بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقین بۆ هەرێمی كوردستان. لە خاڵێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهەمان رێكاری پێشوو بەردەوام دەبێت، هەر فەرمانگەیەكی فەرمیی بە كاری رەسمیی پێویستی بە هاتووچۆ هەبێت رەزامەندیی لە پارێزگای سلێمانی وەردەگرێت. سەبارەت بە جەژنیش لە بڕیارەکانی لێژنەکەدا هاتووە: \"پرسە و چوونە سەرقەبران و نۆ جەژن و ئاهەنگ و بۆنەكان و هەموو كۆبوونەوە و تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتنێك قەدەخەن و پێویستە هەموو لایەك پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن. لە پارێزگای سلێمانی دوای ٢٠ رۆژ لە تۆمارنەکردنی کەیسی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا، لە چوار رۆژی رابردوودا ٢٢ کەیسی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون. یەکەم کەیسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکی ئاداری ئەمساڵ لە شاری سلێمانی تۆمارکرا. تائێستا ١٦٠ کەس لەو پارێزگایە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چوار لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە. ١٣٤ تووشبوو دوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، ٢٢ تووشبووش ئێستا چارەسەر وەردەگرن.", "summary": "سەرپەرشتیاری چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند تۆمارکردنی ٢٢ حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە چەند رۆژێكدا، مانای هاتنی شەپۆلی دووەمی نەخۆشییەكەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/18052020", "category": "kurdistan", "summary_length": 150, "article_length": 2035, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 938}, {"article": "نوێنەر فاتیح یەکێکە لە رۆژنامەڤانە دیارەکانی تۆڕی میدیایی رووداو. لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین ئەرکی دیکەی لەنێو تۆڕەکەدا بەجێگەیاندووە. ساڵی ٢٠١٥ وەک پرۆدیوسەری بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کاری رۆژنامەڤانی لە رووداو دەستپێکردووە. بێستوون نووری، بەڕێوەبەری نیوزگازەرینگی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت: '' نوێنەر فاتیح، لە سەرەتای کارکردنی لە رووداودا، پرۆدیوسەری ئەم بەرنامەیە بوو، رۆڵی باشی هەبوو لە سەرکەوتنی بەرنامەکەدا، دوای ئەوە سەرکەوتووانە بەڕێوەبەرایەتیی چەند بەشێکی رووداوی کردووە، رۆژنامەڤانێکی بە ئاگایە لە رووداوەکان و گفتوگۆکارێکی باشە\". رووداوی ئەمڕۆ بەرنامەیەکی رۆژانەیە، شرۆڤەی رووداوەکانی رۆژ دەکات و پێشبینییەکان شەنوکەو دەکات. جگە لە رۆژانی پێنجشەممە و شەممە، لە کاژێر ٢١: ٠٠ بە کاتی هەولێر پێشکێش دەکرێت، رۆژانی هەینیش کاژێر ٢٢: ٠٠ پێشکێش دەکرێت. نوێنەر فاتیح سەبارەت ئەرکە نوێیەکەی دەڵێت: \"هەواڵەکان لەوە ئاڵۆزترن کە رۆژانە دەبیسترێن و، زیاتر لە دیوێکیان هەیە، خستنەڕووی وردەکاری رووداوەکان وردبوونەوە و بەدواداچوونیان پێویستە، کاری رووداوی ئەمڕۆ ئەوەیە وردەکاری و پشتی رووداوەکان بە بینەر و بیسەری رووداو بگەیێنێت. لە رووداوی ئەمڕۆ دا دەمەوێت بەشێوەیەکی بابەتیانە لەگەڵ ئەو میوانانەی زانیارییان لایە، هەواڵەکان شیبکەمەوە، زیاتر لە بۆچوونێکیش بخەمەڕوو\". بێستوون عوسمان، پێشکێشکاری پێشووی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو بەردەوامدەبێت و لە وەرزی نوێدا، دەبێتە پێشکێشکاری بووڵتەنی کاژێر هەشتی بەیانیان. • لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، دیبلۆمی هەیە لە راگەیاندن. • زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگlیزی و فارسی دەزانێت. • لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە لە بواری راگەیاندن دا کار دەکات، لە چەندین رۆژنامە و دامەزراوەی میدیایی نێوخۆ و دەرەوە وەک پەیامنێر و هەواڵساز کاریکردووە. • لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە لە تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات، سەرەتا وەک پرۆدیوسەری بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کاریکردووە. • لە ساڵی ٢٠١٨ بووەتە بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانی تۆڕی میدیایی رووداو. • لە ساڵی ٢٠٢٠ بووەتە بەڕێوەبەری رادیۆی رووداو. • لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢١ی عێراق، بەڕێوەبەری دێسکی هەڵبژاردن بووە، دواتر بەڕێوەبەری بەشی ئینتەیک بووە.", "summary": "تۆڕی میدیایی رووداو رایدەگەیێنێت کە گۆڕانکاری لە پێشکێشکاری بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)دا دەکات و، نوێنەر فاتیح دەبێتە پێشکێشکاری بەرنامەکە. ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی رووداوە بۆ دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی تۆڕەکە کە چەندین کاری نوێی دیکە لەخۆ دەگرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0903202216", "category": "kurdistan", "summary_length": 254, "article_length": 1941, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 883}, {"article": "هاونیشتمانییە بریندارەكە سكاڵا لە دژی تۆماركرابوو. ئەویش دوێنێ سكاڵای دژی سەربازەكان تۆماركرد. عوسمان شیبان، ئەو هاونیشتمانییەی کە دەڵێت، رۆژی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە هێلیكۆپتەر لەگەڵ هاوڕێیەكی بە ناوی سەروەت تورگوت لە \"هێلیكۆپتەر خرانە خوارەوە\"، دوێنێ بۆ وەرگرتنی گوتەكانی سەردانی داواكاری گشتیی كۆماریی لە پارێزگای وان كرد. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی تورکیا هەواڵی خستنەخوارەوەی ئەو هاونیشتمانییانەی پشتڕاستنەکردووەتەوە. شیبان سكاڵای دژی سەربازەكان تۆماركرد، دوای ئەوەی ئاگادار كرایەوە كە سكاڵا و داوای یاسایی دژی تۆماركراوە و تۆمەتی \"بانگەشەكردن بۆ تیرۆر\" خرابووە پاڵی. لەوبارەیەوە قادر كوتەڤی، ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی وان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"عوسمان شیبان هێندە ئازار و ئەشكەنجەی درابوو کە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ ئاگای لەخۆی نەبوو. ئێستاش قەدەخەی چوونە دەرەوەی توركیای بەسەردا سەپێنراوە و تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆری خراوەتەپاڵ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بۆ راگەیاندنەكان قسەی كردووە و بابەتی خستنەخوارەوە و ئەشكەنجەدانی وروژاندووە\". كوتەڤی كە هاوكات پارێزەری عوسمان شیبانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بریكارەكەی بۆ ماوەیەكی زۆر لەلایەن ژمارەیەك سەربازەوە بەردەوام ئازار و ئەشكەنجە دراوە. وێڕای ئەوەی لە رووی فیزیكییەوە لە دۆخێكی خراپدایە، هاوكات لە رووی دەروونیشەوە تووشی ترۆما بووە و هەر كاتێك سەربازێك یان پۆلیسێك ببینێت دۆخی تێكدەچێت و ترس و دڵەڕاوكێ دەیگرێت\". رۆژی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ نایف تورگوت، برای سەروەت تورگوت بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە بوولتەنێکی هەواڵەكانی رووداو بەشداربوو و بە هێڤیدار زانا، بێژەری رووداوی راگەیاند، \"لە ساڵی ١٩٧٨ ـەوە گوندەكەیان چۆڵكراوە و لە مێرسین نیشتەجێن. دوای ٢٠ ساڵ لە چۆڵکردنی گوندەکەیان، رۆژێک لە وەرزی دروێنەدا گەڕاونەتەوە. بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەكەكە سەربازەكان بەردەوام لەو ناوچانەدابوون و رۆژێك ژمارەیەكی زۆر سەرباز پرسیاریان لە براكەی و عوسمان شیبان و سەروەت تورگوت كردووە و براکەیان و سەروەت تورگوتیان بەتۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ تیرۆر دەستگیركردووە و پاشان ئازار و ئەشكەنجەیان داون و بەو هۆیەوە سەروەت گیانی لەدەستداوە\". دوای ئەوەی نووسراوی سكاڵای هێزە ئەمنییەكانیان پێگەیشتبوو، بەپاساوی ئەوەی عوسمان شیبان بۆ راگەیاندنەكان قسەی كردووە و تۆمەتی خستووەتە پاڵ سەربازەكان، پارێزەرەکانی بەڵگەی نەخۆشخانەیان بە داواكاری گشتیی كۆماریی نیشاندا بۆئەوەی بیسەلمێنن، كە دۆخی تەندروستیی باش نییە، بەڵام توانای قسەكردنی هەیە و دەتوانێت گوتەكانی بدات و بۆ سكاڵاكردن بێت.", "summary": "نۆ مانگ بەر لە ئێستا هاونیشتمانییەکی باكووری كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ کەسێكی دیکە كە خەڵكی پارێزگای وانە \"لەلایەن سەربازانی توركیا لە هێلیكۆپتەر خرانە خوارەوە\" و یەكێكیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیكەشیان بەسەختی برینداربوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/120620216", "category": "kurdistan", "summary_length": 222, "article_length": 2262, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 1018}, {"article": "لە راگەیێندراوێکی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، هاتووە \"دوای زانیاری لەسەر بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن ژمارەیەک گەنجی ناوچەکە، چاودێرییان کرا و توانرا لە کاتی بەکارهێنانی ماددەکان، حەوت کەس دەستگیر بکرێن\". بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران ئاماژەی بەوەش کردووە، \"بڕی ١٣٩ گرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و حەبی بێهۆشکەر دەستیان بەسەر داگیراوە\".", "summary": "بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران حەوت کەسیان بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە و دەستبەسەر کراون، ئەو کەسانەش دانیشتووی سۆران و دەوروبەری بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2312202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 164, "article_length": 437, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 203}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی دهۆک، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١١ - ١١ - ٢٠٢١ لە ئەنجامی شەڕێک کەسێک برینداربووە و زیانی ماددیش بە دوو ئۆتۆمبێل گەیشتووە. وەکو پۆلیسی دهۆک ئاماژەی پێداوە، شەڕەکە لەسەر پارچە زەوییەک بووە، هەردوو لایەنی شەڕەکە خۆیان بە خاوەنی زانیوە، هەربۆیە بووە بە شەڕیان. یەکێک لە لایەنەکانی شەڕەکە بە حەفارە هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی لایەنی بەرامبەری و دواتریش چەک لەنێوانیاندا بەکارهاتووە. ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە شەڕەکە لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستبەسەرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تاوانەکە لە بنکەی پۆلیسی سێمێل کراوەتەوە. لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵیش لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە شرناخی باکووری کوردستان، خاوەنی حەفارەیەک بەهۆی ئەوەی لەگەڵ هاوبەشەکەی لەو کۆمپانیایەی کاریان تێدادەکرد، لەسەر نرخی کارکردنی رێکنەکەوتبوو، بە حەفارە ژمارەیەک بارهەڵگری کۆمپانیاکەی تێکشکاند.", "summary": "پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕێک لە کۆمەڵگەی خانکێ کەسێک برینداربووە، شەڕەکەش لەسەر کێشەی زەوی بووە و کەسێک بە حەفارە هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/121120216", "category": "kurdistan", "summary_length": 155, "article_length": 801, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 370}, {"article": "لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆچوونی حیزبەکەی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن خستەڕوو و گوتی، یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن دوو یاسان کە رەهەندی نیشتمانییان هەیە، لە رابردووشدا هەموو هێزەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەوە کۆکبوون، بۆیە دەبێت سازان لەسەر ئەو پرسە بکرێت. بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر یەکە لە یەکێتی و پارتی و پارتی و گۆڕان رێککەوتنیان کردووە. زیاد جەبار گوتی، لەو رێککەوتنەدا یەکێک لە خاڵەکان تایبەتە بەوەی کە هەموواری یاسای هەڵبژاردن بکرێتەوە بە سازان و رێککەوتن لەنێوان لایەنەکان. گوتیشی، لە رێککەوتنی گۆڕان و پارتیش ئەو خاڵە هەیە. لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانیشدا بە گوتەی زیاد جەبار، جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت سازان لەسەر ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە. یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ٣٠ ساڵ لەمەوبەر دەرچووە. زیاد جەبار گوتی، \"کاتی خۆی بە سادەترین شێوە دەرچووە و.. ئێمە پێمان وایە کەموکوڕیی زۆری تێدایە. \" یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە کە بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بکرێنە چوار بازنە. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی گوتی، \"یەک بازنەیی هاوسەنگی ناپارێزێت لەنێوان نوێنەرایەتیی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان. \" باسی لەوەشکرد کە ئەوان دەیانەوێت لەو رێگەیەوە هەر پارێزگایەک نوێنەرەکانی خۆی بنێرێت بۆ پەرلەمان و دواتر ئاسانتر بەدواداچوون بۆ کێشەکانی ناوچەکانیان بکەن. پەیامی فراکسیۆنی یەکێتی بە گوتەی سەرۆکی فراکسیۆنەکە سێ خاڵن کە بەمشێوەیە بوون: یەکەم: یەکێتی جەخت دەکاتەوە و پێداگری دەکات کە هەردوو یاساکە بە سازان تێبپەڕێندرێت تاوەکو هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیاندا بکرێن. هەر هێزێکیش کێشە دروست بکات، ئەوا ئەو هێزە نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. دووەم: ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ هاوبەشانمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان و سەربەخۆکان هیچ هێزێک رامان ناگرێت و ئامانجمانە کە سیستمی هەڵبژاردن بەشێوەیەک بگۆڕین کە بتوانین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکەین. سێیەم: لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی فراکسیۆنەکان یاداشتێک دراوە بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کە خاڵێکی تێدا چەسپاوە و داوایان کردووە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کە یاساکانی کۆمیسیۆن و هەڵبژاردن رەهەندی نیشتمانییان هەیە و پێویستە بە سازان و رێککەوتنی نێوان هێزە سیاسییەکان تێبپەڕێندرێت. رۆژی سێشەممە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەیان بەوە کرد، سەرۆکی پەرلەمان لایەنگیریی لایەنێکی سیاسیی دیاریکراوی کردووە. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، ئەوەی ئێستا سەرۆکی پەرلەمان دەیکات هەمان ئەو شتەیە کە سەرۆکی فراکسیۆنەکان داوایان لێکردووە. بۆیە پێویستە \"سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیش پارێزگاری لەو داوایە بکەن و... سازان نەشکێندرێت. \"", "summary": "سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تۆماری دەنگدەران پوخت و بێگەرد نییە و بە ئەزموون بۆیان دەرکەوتووە کە یەک بازنەیی \"هاوسەنگی ناپارێزێت\" لەنێوان نوێنەرایەتیی ناوچەکاندا. هاوکات جەختی کردەوە کە یەکێتی دەیەوێت لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت و گوتی \"هیچ هێزێک رامان ناگرێت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060420225", "category": "kurdistan", "summary_length": 292, "article_length": 2459, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 1091}, {"article": "بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پاش سكاڵای هاونیشتمانییەك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی كە چەندین كەلوپەلی بیناسازی و كارەبایی لێدزرابوو، دوای وەرگرتنی رازامەندیی دادوەر، هێزەكانی پۆلیس لە نووسینگەی راپەڕینی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێك دەستگیر دەكەن. تۆمەتبارەکە دوای دەستگیركردنیشی لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە كە \" ٤٠ جەگی ئیشكردنی وەستای دار و تەختە و ١٥ جەگی گەورەی دار و تەختە و مۆلیدەیەكی ١٢ ئەمپێری و چەندین كەلوپەی كارەبایی دیكەی دزیوە. \". بەپێی راگەیێندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارە تەمەنی ٤٢ ساڵە و ئێستایش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادنی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.", "summary": "پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، كەسێكیان بە تۆمەتی دزینی كەلوپەلی بیناسازی و كارەبایی دەستگیر كردووە و، كەسەكەیش لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/070220216", "category": "kurdistan", "summary_length": 164, "article_length": 700, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 326}, {"article": "ئەو دوو پێشمەرگەیە ناویان شاهۆ حاتەمی و جیهان بێهزادپوور بووە. رووداوەکەش رۆژی هەینی ٨ - ١٠ - ٢٠٢١ لە کەمپی ئەو حیزبەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی روویداوە. شاهۆ حاتەمی تەمەنی ٢٦ ساڵان بووە و خەڵکی شاری بۆکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەی چوار ساڵ بوو ببووە پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەرەڕای ئەوەش چالاکی هونەری دەکرد. حاتەمی، راپەرێکی ناسراو بوو و چەندین گۆرانیی راپی تۆمارکردبوو کە لە لایەن دەرهێنەر ئاڵا هۆشیارەوە دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر ژیانی دروستکرابوو. دەنگۆی ئەوە هەیە شاهۆ حاتەمی بە خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت، بەڵام ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە. هەروەها جیهان بێهزادپوور، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت بووە و بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتوون، پاش ماوەیەک مانەوە لە کەمپی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان رووی کردبووە تورکیا، بەڵام بەو هۆیەوە کە نەیتوانیبوو دەربازی ئەوروپا بێت گەڕابووەوە نێو ئەو حیزبە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان دەڵێت، \"جیهان بێهزادپوور بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. \" لەبارەی رووداوەکە بەرپرسێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو دوو پێشمەرگەیەی بۆ رووداو پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، \"ئێستا تەرمی هەردوو پێشمەرگەکە لە پزیشکی دادی سلێمانین و بۆ لێدوان لەبارەی رووداوەکە چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکی دادی سلێمانی دەکەن. \" هەروا ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، \"جیهان بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، شاهۆش لەهۆشخۆی چووبوو، تاوەکو کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە زیندوو بووە و دواتر لە نەخۆشخانە هەواڵی گیان لەدەستدانی راگەیێندراوە، بەڵام لە ژوورەکەی هیچ حەب یان دەرمانێک نەدۆزراوەتەوە کە خۆی پێکوشتبێت، بۆیە چاوەڕوانی وەڵامی پزیشکی داد دەکەین. \"", "summary": "دوو پێشمەرگەی گەنجی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان بە گولله کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ئەوەی دیکەش گومانی خواردنی دەرمانی لەسەرە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە کە خۆی کوشتبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/091020217", "category": "kurdistan", "summary_length": 233, "article_length": 1564, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 724}, {"article": "بەیار باڵەکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، \"گەنجەکە ناوی نزار سیامەندە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی لە گوندی لێرەبیری مێرگەسۆر چوونەتە رووباری رێزان و لەکاتی مەلەوانی کردنیان گەنجەکە خنکاوە و ئاو بردوویەتی\". بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی سۆران، تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر تەرمی نزار سیامەندیان لە رووباری بارزان و ١٠٠ مەترێک دووریی ئەو شوێنەی لێی خنکابوو دۆزیوەتەوە.", "summary": "کاژێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک گەنجی دانیشتووی گوندی لێرەبیری قەزای مێرگەسۆر بەمەبەستی مەلەوانی چوونەتە رووباری رێزان و یەکێک لە گەنجەکان دەخنکێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2006202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 160, "article_length": 460, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 204}, {"article": "دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژبۆ وه‌غه‌را خودێ ژێ ڕازى شێخ خرتۆ حه‌جى ئيسماعيل، بابێ شێخ يێ ئێزدييان، به‌هيدارى و سه‌رساخيێ ل مالبات و كه‌سوكارێن وى و هه‌مى خوشك و برايێن ئێزدى دكه‌م و هه‌ڤپارێن خه‌ما وانين، ژ خودايێ مه‌زن هيڤيخوازين جانێ وى ب دلۆڤانيا خۆ شا بكه‌ت و سه‌بر و هه‌دارێ بده‌ته هه‌موويان. بابێ شێخ وه‌ك ڕێبه‌ر و مه‌زنێ ئۆلى يێ ئێزدييان ژيانا خۆ ژبۆ خزمه‌تا ئێزديياتيێ و سالێن دوور و درێژێن ژيێ خۆ د كاروبارێن ئۆلى و جڤاكى يێن ئێزديياندا ده‌رباز كرن، ڕۆلا وى يا به‌رچاڤ ژبۆ پێكڤه‌ژيان و هه‌ڤقه‌بوولكرنێ ژى دياره و شوونده‌ستێ كار و خزمه‌تێن وى، هه‌ر دێ مينيت. وه‌غه‌را وى يا خێرێ و جانێ وى شاد.", "summary": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ژیانئاوایی بابەشێخ، رێبەری رۆحیی کوردانی ئێزدی سەرەخۆشی لە کەسوکاری و کوردانی ئێزدی دەکات. دەڵێت، هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی کوردانی ئێزدی تەرخانکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0110202024", "category": "kurdistan", "summary_length": 182, "article_length": 631, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 316}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٩ ـی ئاداری ٢٠٢٢، هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لە شاری سلێمانی لە چەند فەرمانگە و قوتابخانەیەک بایکۆتی دەوام کرا، بەڵام ئێمە بایکۆتمان نەکردووە، چونکە بەڵێنمان پێدراوە سبەینێ مووچەمان بۆ خەرجدەکرێت\". سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، \"دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی راگەیاندووە، چوارشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و بڕیار لە بارەی دابەشکردنی مووچە دەدرێت و رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی تەندرووستی وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرن\". سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستیی سلێمانی لە هەمانکاتدا هۆشداریی دا لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە و گوتی، \"لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچە، راستەوخۆ دەست بە بایکۆتی سەرتاسەری دەکەین و چاوەڕوانی هیچ شتێک ناکەین، چونکە یەک هەفتەیە ئێمە مۆڵەتمان بە حکومەت داوە بۆ ئەوەی گرفتی مووچە چارەسەر بکەن\". ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٠٩ - ٠٣ - ٢٠٢٢ کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٨ ـی شوباتی ٢٠٢٢ سەبارەت بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. هەروەها بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی ژمارە (٥) لە رۆژی ٥ ـی ئاداری ٢٠٢٢ تایبەت بە پەسندکردنی راپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی رسوومات. یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییە سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم. تەوەری کۆتایی کۆبوونەوەکەش بابەتی دەستی کاری بیانیە لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی. هاوژین عوسمان، رۆژی یەکشەممە، ٦ ـی ئاداری ٢٠٢٢، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، نەک تەنیا مووچە ئەگەر خەرجیی پێداویستییەکانیان بۆ خەرج نەکرێت ئەوە بایکۆت دەکەن. هاوژین عوسمان لەبارەی وەڵامی حکومەت بۆ ئەو داواکارییەیان گوتی، \"لایەنی فەرمی لە حکومەت پێیان راگەیاندووین کە ئەو کێشانە چارەسەر دەکەن، ئەگەر چارەسەری نەکەن دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ تەندروستیی سلێمانی، چونکە زۆر قەرزداری بازاڕن، ماوەی چوار مانگ دەبێت پارەی هیچ ئۆتۆمبێلێکیان نەداوە کە بە گرێبەست بۆ تەندروستیی سلێمانی دابینکراون\". سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی دەدات لە \"داڕووخانی تەندروستیی سلێمانی\" و گوتی، \"تەندروستیی سلێمانی لە سێ مانگی ئەمساڵ یەک دینار پارەی گاز و بەنزینیان نەداوە، هەر لە مانگی ٨ ـی ٢٠٢١ ەوە یەک دینار پارەی کۆمپانیاکانی دەرمان و پاککردنەوە و پێداویستیی پزیشکییان نەداوە، ئەگەر ئەو کێشانە چارەسەر نەبێت لە چەند رۆژی داهاتوو تەندروستیی سلێمانی دادەڕووخێت\". هاوژین عوسمان لەبارەی هەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی باسی لەوە کرد، \"تەنیا پشت بەوە دەبەستن کە وەک یەدەگ لە نەخۆشخانەکان ماوەتەوە، ئەگینا کۆمپانیاکانی دەرمان تاوەکو ئێستا بایکۆتیان کردووە و هیچ دەرمانێک بۆ نەخۆشخانەکان دابین ناکەن\". زانا شەریف، خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمانە لە سلێمانی، ئەو ١٦ ـی شوباتی ٢٠٢٢ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەیان کەمکراوەتەوە و لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان پێنادرێت و دوادەکەوێت. ئەو خاوەن کۆمپانیایەی دابینکردنی دەرمان لە سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رۆژەوە جگە لە گردبوونەوە لەبەردەم بانکی سلێمانی، بایکۆتی دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانیش دەکەن.", "summary": "سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، وەزیری تەندروستی بە نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی راگەیاندووە، سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت. هاوژین عوسمان هۆشداریی دەدات و دەڵێت، کێشەکان چارەسەر نەکرێت \"تەندروستیی سلێمانی دادەڕووخێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0903202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 277, "article_length": 3268, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 1431}, {"article": "دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە رووداوی راگەیاند، \"لەلایەن تیمەکانمانەوە ئاگادارکراینەوە کە تەرمی ژنێکی تەمەنی ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی دۆزراوەتەوە و دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد\". بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ئاماژەی بەوە کرد، پۆلیس توانیەویەتی بکوژەکە دەستگیربکات. بە گوتەی دیار شەوکەت، بکوژەکە کچەزایەکی خۆیەتی و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بۆ پارە کوشتوویەتی و ٢٠ ملیۆن دیناری بردووە.", "summary": "بەیانیی رۆژی چوارشەممە ١٣ی نیسان تەرمی ژنێکی ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە خانەقین دۆزرایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1304202223", "category": "kurdistan", "summary_length": 90, "article_length": 407, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 183}, {"article": "ئاری رەسول، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە دەزگای روانگە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ - ٠٧ - ٢٠٢١، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا مەرجە گشتییەکانی پێشکەشکردنی پڕۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخشی خستەڕوو. ئاری رەسول گوتی: \"لەمڕۆوە واتە لە ١٢ - ٠٧ - ٢٠٢١، تاوەکو ٣١ - ٠٨ - ٢٠٢١، واتە ٥١ رۆژ لە بەردەم خۆبەخشەکانە بۆ ئەوەی پرۆژەکانیان پێشکەش بکەن\". بە گوتەی ئاری رەسول دوای پێشکەشکردنی پرۆژەکان، هەڵسەنگاندنیان دەکرێت. ئاری گوتی: \"لە ٠١ - ٠٩ تاوەکو ١٥ - ٩ - ٢٠٢١ لیژنەیەکی پسپۆر هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکان دەکات، دوای هەڵبژاردنی خۆبەخشەکان، لە ٠١ - ١٠ تاوەکو ٢٥ - ١١ - ٢٠٢١ کاتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی پرۆژەکانیان جێبەجێ بکەن. لە سەرەتای مانگی ١٢ ش رێوڕەسمێکی گەورە بۆ رێزلێنان لە خۆبەخشەکان رێکدەخرێت\". سەبارەت بە مەرجەکانیش بۆ گرووپە خۆبەخشەکان، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە دەزگای روانگە گوتی: \"پرۆژەکە دەبێت لەسەر بنەمای کاری خۆبەخشی بێت و لانیکەم سوود بە ١٠٠ کەس بگەیێنێت. گرووپە خۆبەخشییەکان لە پارێزگاکانی (هەولێر - سلێمانی - دهۆک - هەڵەبجە - کەرکووک - نەینەوا) دەتوانن بیرۆکەی پرۆژەی جوان پێشنیاز بکەن. هەروەها هەر گرووپێکی خۆبەخشی دەبێت بەلایەنیکەمەوە لە ٥ ئەندام پێکهاتبێت و تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بێت. ئەو گرووپە خۆبەخشیانە نابێت نوێنەرایەتی هیچ رێکخراوێکی ناحکومی و یان دامەزراوەیەک بکەن\".", "summary": "دەزگای روانگە بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک پڕۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێت. ئەو گەنجانەی پرۆژە پێشکەش دەکەن و پرۆژەکەیان پەسند دەکرێ، پشتگیری دارایی دەکرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1207202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 183, "article_length": 1182, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 596}, {"article": "بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا دەڵێت \"پێویستە لەم یادەدا بەھاکانی راپەڕین بەرز رابگیرێن بە رێزگرتن لە داخوازی و مافەکانی خەڵک، بە کۆتاییھێنان بە ناعەدالەتی و گەندەڵی، پێویستە بە کردەوە گەل سەرچاوەی ھەموو دەسەڵات و شەرعیەتەکان بێت و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و بەرجەستەکردنی بەھا نیشتمانییە راستەقینەکان بکرێنە پێوەری کارکردن\". دەقی پەیامەکەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق: پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی یادی (٣٠) ساڵەی راپەرینی ساڵی ١٩٩١ پیرۆزبایی یادی (٣٠) ساڵەی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە خەڵکی کوردستان و سەرجەم گەلی عێراق دەکەم کە بووە دەروازەی گۆڕانکاری راستەقینە و کۆتایھێنان بە رژێمی دیکتاتۆری و بەرقەرارکردنی دیموکراسی. راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ورەچەرخانێکی گەورە و مانادار بوو، خەباتی خەڵک و پێشمەرگە ئاوێتەی یەکتر بوون بۆ کۆتایھێنان بە زوڵم و زۆرداری. پێویستە لەم یادەدا بەھاکانی راپەڕین بەرز رابگیرێن بە رێزگرتن لە داخوازی و مافەکانی خەڵک، بە کۆتاییھێنان بە ناعەدالەتی و گەندەڵی، پێویستە بە کردەوە گەل سەرچاوەی ھەموو دەسەڵات و شەرعیەتەکان بێت و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و بەرجەستەکردنی بەھا نیشتمانییە راستەقینەکان بکرێنە پێوەری کارکردن. یادکردنەوەی ئەم بۆنە پیرۆزە بەوە دەکرێت کە کاربکەین بۆ بەرقەرارکردنی حوکمڕانییەکی دروست بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی قەیران و ئاستەنگەکان دوور لە ململانێ و بەرژەوەندی حزبی بەرتەسک و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بە کردەوە، ئەمەش لە رێگای بەشداری راستەقینەی خەڵک و لەبەرچاوگرتنی داخوازییە رەواکانیان.", "summary": "سەرۆککۆماری عێراق بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ بەسەر راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە راپەڕین، \"خەباتی خەڵک و پێشمەرگە ئاوێتەی یەکتر بوون بۆ کۆتاییهێنان بە زوڵم و زۆرداری\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0503202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 191, "article_length": 1361, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 626}, {"article": "د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو دەڤەرە لە رووی جوگرافییەوە بەرفراوانن، بۆیە بوونیان بە ئیدارەی سەربەخۆ کارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیانی ئەو دوو دەڤەرە پێشکەش دەکات لە رێگەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە پەلەو راستەوخۆ. \" تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەست بوو بە رێکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکان، بەگوتەی گوتەبێژی حکومەت، \"هەریەک لە بەڕێز سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت جەختیان لەسەر هەوڵەکانی حکومەت کردەوە بۆ رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ، بە ئاراستەیەک کە لە خزمەتی زیادکردنی داهاتی گشتی بێت بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ئەمە کاری هەرە لە پێشینەی حکومەتە. \" لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی حکومەت وەڵامی رووداوی دایەوە و رایگەیاند، \"ئێمە هەنگاوی باشمان ناوە لە گفتوگۆکان لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە و هیوادارین ناردنی ئەو بڕە پارە بەردەوام بێت. \" لەبارەی ئەوەی کە هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچە دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت، گوتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، \"حکومەت حیزب نییە بۆ ئەوەی پڕوپاگەندە بۆ خۆی بکات.. بۆیە هیچ پەیوەندیی بە هەڵبژاردنەکانەوە نییە. \" بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بووە و جووتیار عادل رایگەیاند، \"وەزیری تەندروستی راپۆرتێکی تێر و تەسەلی لەسەر دۆخی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و رێژەی تووشبووان [خستەڕوو]، کە بەڕاستی لە ئاستێکی مەترسیدایە. \" گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، تاوتوێی پرۆژەی هەڵگرتن و فرۆشتنی چەک کراوە و \"لەلایەن وەزیری ناوخۆ ئەو بابەتە خرایە بەرباس و سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دیاردەیە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، پێویستە هەڵگرتنی چەک و کڕین و فرۆشتنی چەک بەپێی یاسا و مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ بێت. پێویستیشە ئەو دیاردەیە بنبڕ بکرێت، بۆیە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو پرۆژەیە دیسان دەخرێتەوە بەر باس و گفتوگۆکردن و تەواوکردنی و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان\".", "summary": "گوتەبێژی حکومەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی خستەڕوو و رایگەیاند، \"ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2807202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 190, "article_length": 1911, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 831}, {"article": "شەهریڤان سێلکی، بەرپرسی رێکخراوی خۆبەخشی زبارە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، پڕۆژەی دابەشکردنی پەرتووک و دروستکردنی پەرتووکخانە پڕۆژەیەکی خۆبەخشییە، مەبەستمان لەو پڕۆژەیە دروستکردنی پەرتووکخانە و دابەشکردنی پەرتووکە بۆ ئاشناکردنی قوتابییانی گوندەکان بە خوێندنەوە، ئەمە هاندانێکی باشە بۆ خوێندنەوە و وا لە قوتابییان دەکات هەندێکجار لە کەشی کتێبەکانی قوتابخانە بێنەدەرەوە و زانیاریی گشتیشیان هەبێت\". شەهریڤان سێلکی گوتی، \"هەر قوتابخانەیەک ئەگەر ١٠٠ قوتابی هەبێت، ئێمە ١٥٠ پەرتووکیان دەدەینێ و پەرتووکخانەشیان بۆ دروست دەکەین، ئەگەر ژمارەی قوتابییەکان زیاتر بێت ژمارەی پەرتووکەکان زیاتر دەبن، پەرتووکەکان هەمووی لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵسەنگێندراون و کاریگەرییان لەسەر لایەنی رۆشنبیریی قوتابییان دەبێت و بەپێی تەمەن و قۆناخی خوێندنی قوتابییان دیاریکراون، بۆ نموونە لەبارەی دەرووندروستی، فەرهەنگی زمانەکان، تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەر، چۆنییەتی دابەشکردنی کات بۆ خوێندن و پەرتووکی دیکەی زانیاری گشتی\". بەرپرسی رێکخراوی خۆبەخشی زبارە گوتیشی، \"ئەمساڵ لە هەولێر و دەوروبەری دەستمان پێکردووە و بەرنامەمان هەیە لە شوێنی دیکە و پارێزگای دیکەش ئەو پڕۆژەیە هەبێت، ئێمە هەر کتێب دابین ناکەین، بەڵکو پەرتووکخانەکەش دروست دەکەین و پێداویستیی دیکەی وەک دەفتەر و پێنووسیش بۆ پەرتووکخانەکان دابین دەکەین، هەروەها قوتابییەکانیش فێردەکەین چۆن لە پەرتووکخانە کتێب وەردەگرن و چۆن دەیگەڕێننەوە و سوودی لێوەردەگرن\".", "summary": "رێکخراوی خۆبەخشی زبارە، پەرتووک و پەرتووکخانە بۆ قوتابخانەکانی گوندەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دابین دەکەن، بەرپرسی رێکخراوەکەش دەڵێت، \"بەرنامەمان هەیە پەرتووکخانە لە هەموو گوندەکانی کوردستان دروست بکەین، بۆئەوەی قوتابییان هانبدەین بخوێننەوە و کولتووری خوێندنەوە پەرەپێبدەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/190220223", "category": "kurdistan", "summary_length": 277, "article_length": 1284, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 593}, {"article": "لە ئێران ٨٨ % ی پزیشکانی پسپۆڕ لە تاران و شارە گەورەکانن کە ٥٠ % ـی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدێنن، ٥٠ % ـەکەی دیکە، ١٢ % ی پزیشکە پسپۆڕەکانیان بۆ تەرخانکراوە. بەپێی یاسای ئێران دەبێ ٣٠ % ـی پزیشکانی پسپۆڕی ئەو وڵاتە دوای وەرگرتنی بڕوانامە، بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە ناوچە گەشەنەسەندووەکان کار بکەن، بەڵام بەپێی راگەیاندنەکانی رێکخراوی پزیشکی، \"نادادپەروەری\" لە شێوەی جێبەجێکردنی ئەو یاسایەدا هەیە و کێشەکان دەگەڕێنەوە بۆ شێوازی دابەشکردنی پزیشکانی پسپۆڕ بەسەر پارێزگاکان و ناوچە گەشەنەسەندووەکانی ئێراندا. ماوەیەک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، لە پارێزگای کۆگیلۆیە و بۆیرئەحمەد بەهۆی نەبوونی پزیشک و نەخۆشخانە، نەخۆشێک بە گوێدرێژ دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوەندی پارێزگاکە. لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا نەخۆشێک لە پارێزگای ئیلام بە ئۆتۆمبێلی زبڵ دەگوازرێتەوە. بەگوێرەی ئەو رێکخراوە ژمارەیەک لە پزیشکانی گشتی، وازیان لە پزیشکی هێناوە کە بە گەڕاندنەوەیان بۆ کەرتی تەندروستی و رەخساندنی هەلی خوێندن لە بواری پسپۆڕیدا، دەکرێت کێشەی کەمبوونی پزیشک چارەسەر بکرێت. محەممەد رەئیس زادە، سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی ئێران دەڵێت، \" ١٥ هەزار پزیشکی گشتیمان هەیە کە وازیان لە کاری پزیشکی هێناوە و نزیکەی ٢٠ هەزار پزیشکی دیکەش هەن کە کار دەکەن، بەڵام بەپێی رێکارەکانی رێکخراوی پزیشکی و لە چوارچێوەی رێکارەکانی تەندروستیی خێزانیدا، چالاک نین. دەکرێ بۆ تەواوکردنی خولی پسپۆریی پزیشکی، کار بۆ ئەو پزیشکانە بکرێت کە خزمەت بە خەڵک بکەن. بەڵام ئێمە وەکو رێکخراوی پزیشکان، نەمانتوانیوە کەڵک لەو سەرمایە وەربگرین. \" بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی پزیشکانی ئێران، ساڵانە ٨٠٠ پزیشکی پسپۆڕ لەو وڵاتە کۆچ دەکەن و نزیکەی ٨٠ % ـی دەرچووانی زانکۆی پزیشکی لە بواری پسپۆڕیش، هەوڵ دەدەن بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان روو لە شارە گەورەکان بکەن بۆ کار.", "summary": "لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی ئێران کێشەی کەمیی پزیشک بەتایبەت پزیشکی پسپۆڕ هەیە. بەپێی راپۆرتی ئەنجوومەنی باڵای کولتووری ئێران، لە ناوچە گەشەنەسەندووەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەر ١٠٠ هەزار کەس ٣٨ پزیشکی پسپۆڕ هەیە کە زۆر کەمترە لە ئاستی مامناوەندی وڵاتانی پێشکەوتوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2712202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 273, "article_length": 1647, "summary_token_count": 134, "article_token_count": 798}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکیدا لەبارەی بڕی بارانبارینی ئەمڕۆ شەممە ٣٠.١٠.٢٠٢١ دەڵێت، بڕەکە بەم جۆرە بووە: - سەنتەری هەولێر ٢.٦ ملیمەتر - دهۆک، دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە - ناحیەی شەمامک ٠.٨ ملیمەتر - خانەقین، دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە - ناحیەی بازیان ١.٢ ملیمەتر - قەزای خەبات ٣.٤ ملیمەتر - چۆمان ٧.٤ ملیمەتر و لە رانیە ٠.٨ ملیمەتر باران باریوە لەبارەی پێشبینییەکانیشەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، \"لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپەستان لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو تاوەکو بەیانی شەپۆلێکی بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە هەندێ کات تەرزەش ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، سەرەتا پارێزگای دهۆک و دواتر هەولێر و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە. \" کەشناسی پێشبینیی ئەوەش دەکات کە بڕێکی مامناوەند باران ببارێت کە ئەگەری زیادبوونیشی هەیە. دەشڵێت، له هەندێک کاتدا خێرایی \"با\"ش مامناوەند دەبێ و هەندێ کات چالاک دەبێ بۆ سەرووی ٤٠ کیلۆمەتر، هەروەها پلەکانی گەرما تا رادەیەک بە جێگری دەمێننەوە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی ١٢ کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، زۆرترین باران لە شارۆچکەی پیرمامی سنووری پارێزگای هەولێر باریوە کە ٥٦.٣ ملم بووە. ئەمشەویش بارانی بە لێزمە و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/3010202125", "category": "kurdistan", "summary_length": 265, "article_length": 1004, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 462}, {"article": "لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار بۆ ساڵی خوێندنی ١٩٩٤/١٩٩٥ پڕۆگرامەکە بەردەست بوو، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ خوێندکاری کورد لێی سودمەندبوون. هێلین موئەیەد یەکێک لەو گەنجانەیە کە لە رێگەی زەمالەی چیڤنینگەوە ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی سۆئاس لە بەریتانیا بەدەستهێناوە لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٥/٢٠١٦. هێلین ئێستا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دیکەیدا کە سودمەندبووی چیڤنینگن لە سۆشیاڵ میدیا پەیجێکی تایبەتیان بە رێنوێنیکردن بۆ خوازیارانی چیڤنینگ داناوە، ئەوان چیرۆکی خوێندن و سوودوەرگرتن لەو پڕۆگرامە بەریتانییە بۆ رووداو دەگێڕنەوە. هێلین موئەیەد، دەرچووی چیڤنینگ دەڵێت، \"ساڵی یەکەم داواکاریم پێشکەشکرد، بەڵام دیاربوو هەندێک لە بەڵگەنامەکانم کەموکوڕی تێدابوو بۆیە وەرنەگیرام، دووبارە ساڵی دووەم داواکاریم پێشکەشکرد و چانسەکەم وەرگرت و توانیم بخوێنم. \" دەیڤید هانت، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لەو بارەوە دەڵێت، \"چیڤنین وەگەڕخستنێکی گەورەی حکومەتی بەریتانیایە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، چونکە ئێمە لێهاتووترین و باشترین کچ و کوڕانی ئێوە هەڵدەبژێرین دەرفەتیان پێدەدەدەین لە بەریتانیا بخوێنن، بەو هیوایەی کاتێک دەگەڕێنەوە، کاری ناوازە لێرە ئەنجامبدەن، ببنە سەرکردەی داهاتوو، دەمانەوێ وەکو دۆستی نزیکی ئەوان بمێنینەوە و هاوئاهەنگیی خۆمانیان لەگەڵ قووڵبکەینەوە، \" بۆ ئەمساڵیش لەسەر وێبسایتی چیڤنینگ فۆرمی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٢/٢٠٢٣ لە ٣ی مانگی ٨ بەردەستە و دوایین وادەی پێشکەشکردن ٢ی مانگی ١١ ـیە.", "summary": "چیڤنینگ پرۆگرامێکی بەریتانییە بۆ دابینکردنی کورسیی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵێکی تەواو لە هەموو بوارەکان بۆ گەنجانی زیاتر لە ١٦٠ وڵات. هەموو خەرجییەکانی خوێندنەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە دابیندەکرێت. مێژووی پرۆگرامی چیڤنینگ بۆ ساڵی ١٩٨٣ دەگەڕێتەوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥٠، ٠٠٠ کەس لە جیهان لێی سودمەندبوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1709202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 327, "article_length": 1337, "summary_token_count": 151, "article_token_count": 626}, {"article": "بەگوتەی حوسێن وەیسی، بەرپرسی بەشی مافی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی کرماشان، ئەو ژینگەپارێزەی حوکمی قەساسی بەسەردا سەپێنراوە، ناوی برومەند نەجەفییە و هاوینی ساڵی ٢٠٢٠ لە شەڕێکدا کەسێکی تەمەن ٢٣ ساڵی کوشتووە. حوسێن وەیسی گوتی: \"رۆژی ٠٤ - ٠٨ - ٢٠٢٠ هێزەکانی یەکەی جێبەجێکردنی پاراستنی ژینگە لە ناوچەی پارێزراوی بێستون تووشی ئۆتۆمبیلێک دەبن، بەڵام ئۆتۆمبیلەکە گوێ بە بە ژینگەپارێزەکان نادات و رایناگرێ، ئەوانیش تەقەی لێدەکەن و لە ئەنجامدا کەسێک بە ناوی یوسف فەلاحی داروەندی خەڵکی گوندی سونقورئاوای سەر بە بێستون گیان لەدەست دەدات\". هەر دوای رووداوەکە برومەند نەجەفی، ئەندامی پاراستنی ژینگەی کرماشان دەستگیرکراو لەو کاتەوە لە زیندانی دێزڵابادی کرماشاندا راگیراوە. بەگوتەی وەیسی، دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە، دادگای تاوانەکانی پارێزگای کرماشان هەفتەی رابردوو سزای قەساسی بەسەر ئەو ژینگەپارێزەدا سەپاندووە و حوکمەکەی پێڕاگەیاندووە. لە دەیەکانی رابردوودا تێکهەڵچوونی نێوان ژینگەپارێزەکان و راوچییە نایاساییەکان کێشەیەکی سەرەکی بەردەم ژینگەپارێزەکان بووە. راوچییەکان وەڵامی ژینگەپارێزەکان نادەنەوە و زۆر جارانیش لەگەڵیان تووشی شەڕ دەبن و تەقەیان لێدەکەن، تائێستا چەندین ژینگەپارێز لە ئێران بەدەستی راوچییەکان کوژراون. لەو حاڵەتانەشدا کە شەڕ لە نێوانیاندا روویداوە و راوچییەکان کوژراون، بەهۆی نەبوونی یاساییەکی روون بۆ پشتگیری لە ژینگەپارێزەکان، کێشەی زۆریان بەرەوڕوو بووەتەوە. نەبوونی یاسایەک بۆ پشتگیری لە ژینگەپارێزەکان لەمجۆرە حاڵەتانەدا لەگەڵ ناڕەزایەتیی و رەخنەی لایەنگران و ژینگەپارێزەکان بەرەوڕوو بووە، کە بەگوتەی ئەوان دەرفەتی بۆ راوچییەکان رەخساندووە وەڵامی ژینگەپارێزەکان نەدەنەوە و ژینگەپارێزەکانیش بەگوێرەی پێویست نەتوانن بەرگری لە ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بکەن.", "summary": "پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، یەکێک لە ژینگەپارێزەکانیان بە تۆمەتی کوشتنی راوچییەک، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و حوکمەکەش بە دادگای تاوانەکانی کرماشان راگەیێنراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1411202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 189, "article_length": 1576, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 712}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە ١٨ - ١٢ - ٢٠٢١، بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەوام دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لەو ناوچانەی کە لافاوەکە زیانی زۆری گەیاندووە، دەوام دەستپێناکاتەوە. هاوکات ئەگەر مامۆستایەک یان قوتابییەک ئاو چووبێتە ماڵیانەوە، بە نەهاتوو دانانرێن ئەگەر نەچن بۆ دەوام. پێشتر دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەینێ رۆژی یەکشەممە ١٩ - ١٢ - ٢٠٢١، دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە. رووداو لێی پرسی لەو گەڕەکانەش کە بەر لافاو کەوتوون، ئەو وەڵامی دایەوە \"بەڵێ، لە هەموو شوێنەکان دەوام دەستپێدەکاتەوە. \" وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی دوای لافاوەکەی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە ١٨ - ١٢ - ٢٠٢١ تاوەکو ئاساییبوونەوەی دۆخەکە. بڕیاریانداوە لە هەریەکە لە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، کۆیە، مەخموور) دەوامی قوتابخانەکان بوەستێندرێت. بەرەبەیانی رۆژی ١٧ - ١٢ - ٢٠٢١ بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دروستبوو، جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانێکی دارایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ژمارەیەکی زۆر ماڵ لە گەڕەکەکانی دارەتوو و رۆشنبیری ئاویان تێچووە و سەتان ئۆتۆمبێلیش کەوتوونەتە ژێرلافاوەوە، یان لافاوەکە تێکی شکاندوون.", "summary": "دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەوە، ئەمڕۆ شەممە، دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر راگیرا، سبەینێ دەرگەی قوتابخانەکان دەکرێنەوە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێریش دەڵێت، \"ئەو ناوچانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، دەوامیان تێدا ناکرێت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1812202135", "category": "kurdistan", "summary_length": 241, "article_length": 1182, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 551}, {"article": "فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، رووداوەکە کاژێر ٠٩: ٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی \"چاو گەرم کردنێک بۆ تۆزێک خەو\" کەوتووەتەوە. رووداوەکە لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتریی هەولێر لە بەرامبەر فڕۆکەخانەی هەولێر بووە، کە تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ٣٦٠٠٠ لیتر بەنزینی هەڵگرتووە و \"شوفێرەکەی لەکاتی لێخوڕین خەوی لێدەکەوێت، بۆیە تانکەرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەسەر شۆستە کەوتووە. \" لەکاتی رووداوەکەدا بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، \"لەو شوێنە کۆمەڵێک کرێکار چاوەڕوانی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایان دەکرد کە بیانگوازێتەوە، بۆیە تانکەرەکە بەرەو لای ئەوان چووە و سەرجەمیانی خستبووە ژێرەوە. \" لە ئەنجامی رووداوەکە کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و سێ کرێکاری دیکەش بریندار بوون. فازڵ حاجی دەڵێت، \"کاتێک خەو و لێخوڕین بەیەکەوە کۆدەکرێنەوە، ئەگەری کارەساتەکان زیاتر دەبێت، بۆیە تکایە خەوەکان و ئیسراحەتکردنتان با لەدوای ستێرن نەبێت، بەڵکو بەر لە لێخوڕین بێت. \"", "summary": "گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دوو وێنەی رووداوێکی هاتووچۆی لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتریی هەولێر بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، شۆفێرەکەی \"خەوی لێکەوتووە\" و تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە، بەهۆیەوە کرێکارێک کە دەیویست بچێتە سەر کار، گیانی لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/260420222", "category": "kurdistan", "summary_length": 229, "article_length": 854, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 408}, {"article": "عەبدوڵڵا حەمەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"ئەمە دوو ساڵە وشکەساڵییە و دۆخەکە خراپە، ١٠٠ % بەرهەمەکانمان نادوورینەوە، هەروەکو دەیبینن بەرهەمەکان چۆنن، پار و ئەمساڵ ٢٠ هەزار دۆنم زەویم چاندووە و یەک دانە گوڵە گەنمیشم نەبردووەتەوە، هەروەها پارەی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ - ٢٠١٦ مان لای حکومەتی عێراق ماوە، هیوادارین حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هاوکارییمان بکەن بۆ ئەوەی بتوانین ساڵی داهاتوو کشتوکاڵ بەردەوامی پێبدەین. \" شارەزایانی جیۆلۆجی باس لەوە دەکەن، دوو ساڵی لەسەر یەک وشکەساڵی و گرتنەوەی ئاو لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە، نەک تەنیا زیانی بە کشتوکاڵ گەیاندووە، بەڵکو ژیان لەو شوێنانەش ئەستەم دەبێت کە پشت بە ئاوی سەر زەوی و باران دەبەستن. رەمەزان حەمزە، شارەزای جیۆلۆجی دەڵێت، \"یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی وشکەساڵی ئەوەیە کە هەرچەند لەسەر یەک دووبارە ببێتەوە، کاریگەریی خراپ لەسەر تەواوی جومگەکانی ژیان دروست دەکات کە دیارترینیان کشتوکاڵ، ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوییە، ئەگەر خوا نەکات ساڵی داهاتووش وشکەساڵی بێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ئابووریی کۆمەڵگە دروست دەکات. \" بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک پێشنیازی داوەتە وەزارەتی پەیوەندیدار و کارگێڕی پارێزگای دهۆک بۆ چۆنێتیی دەرباز بوون لەو کێشەیەی کە جووتیاران رووبەڕووی بوونەتەوە، چونکە ئەوان دەزانن ٨٠ % ـی بەرهەمی جووتیارانی سێمێل بۆ ئەمساڵ نادوورێتەوە. موسلیح حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک گوتی، \"لە راپۆرتی خۆماندا نزیکەی ١٦ خاڵمان نووسیوە و پێشنیازمان کردووە کە رێگەی یەدەگ دابنرێ بۆ ئاودانی ئەو زەوییانەی کە تەنیا پشت بە باران دەبەستن، بە تایبەت ئەو زەوییانەی کە دەکەونە نزیک رووبارەکان بە ئامێری تایبەت ئاو بدرێن. \" بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی دهۆک، کەمترین رێژەی بارنبارین لە ماوەی ٤٧ ساڵی رابردوو، ئەمساڵ تۆمار کراوە کە تەنیا ١٧٦ ملیم بارانە.", "summary": "عەبدوڵڵا حەمەد، هاونیشتمانییەکی خەڵکی دهۆکە و ٤٠ ساڵە کاری جووتیاری دەکات و دەڵێت، ئەوە دوو ساڵە بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارین نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دینار زیانی کردووە، هەروەها دەشڵێت، لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا لەکۆی ٢٠ هەزار دۆنم زەوی داچێنراو بە گەنم، تەنیا یەک گوڵە گەنمیشی نەدووریوەتەوە. کەشناسیی دهۆکیش دەڵێت، \"لە ٤٧ ساڵی رابردوودا ئەمساڵ کەمترین باران باریوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2704202226", "category": "kurdistan", "summary_length": 358, "article_length": 1648, "summary_token_count": 174, "article_token_count": 769}, {"article": "موسلێح زرار، بەڕێوەبەری شارۆچکەی وەرتێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە هەرسێ گوندی زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە کراونەتە ئامانج و بەهۆشیەوە تەزووی کارەبای نیشتمانی پچڕاوەو سێ تاوەری کارەبا و هێڵەکانی بەر بۆردوومانەکە کەوتوون\". بەڕێوەبەری شارۆچکەی وەرتێ راشیگەیاند: \"وێرای زیانەکانی هێڵی کارەبا، ئاگر رووبەری نزیکەی بیست دۆنم پوش و پاوانی سووتاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لە بۆردوومانەکە نەکەوتووەتەوە\". فەیسەڵ حوسێن بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"سەرەڕای مەترسیی دووبارەبوونەوەی بۆردومان و بەردەوام سووڕانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی هێڵەکەن و ئەمشەو نیازیانە کارەکان تەواو بکەن و کارەبا بۆ گوندنشینان بگەڕێننەوە\".", "summary": "درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی تورکیا سێ گوندی بناری قەندیلی لە سنووری شارۆچکەی وەرتێی سەر بەقەزای رواندز بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە هێڵی کارەبای نیشتمانی گوندەکانی ناوچەکە پچڕاوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/030720217", "category": "kurdistan", "summary_length": 179, "article_length": 725, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 331}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە ١٩ - ٠٦ - ٢٠٢١ فرانچیسکۆ پرینچیپێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، \"فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا، ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان کوردستان و ئیتاڵیا کرد و ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا\". دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ شەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال فرانچیسکۆ پرینچیپێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، سەردانی سەرۆکی حکومەتی کردبوو. سەرۆکی حکومەت سوپاسی حکومەتی ئیتالیای کرد بۆ پشتیوانیی و پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ جەنەرال فرانچێسکۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا. فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق، ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان کوردستان و ئیتالیا کرد و ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد، کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا.", "summary": "فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە کۆبوونەوەکەیاندا مەسرور بارزانی سوپاسی حکومەتی ئیتاڵیای کرد بۆ پشتیوانی و پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ جەنەرال فرانچێسکۆ خواستووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/190620218", "category": "kurdistan", "summary_length": 304, "article_length": 1160, "summary_token_count": 133, "article_token_count": 506}, {"article": "بارەگای بارزانی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانیی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هیوای خواستووە، \"ساڵی تازە دەستپێكی قۆناخێكی نوێ بێت بۆ باشتربوونی گوزەرانی خەڵك و بەدیهاتنی سەقامگیری و پێشكەوتنی زیاتر بۆ گەلەكەمان\". هەر لە پەیامەکەدا هاتووەم \"بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆم ئاراستەی هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان و هەموو خەڵكی كوردستان بكەم كە هەردەم بە قوربانیدان و خۆڕاگریی خۆیان، لە بەرانبەر هەڕەشەكان و تیرۆر و ئابڵۆقەدا وەستاونەتەوە و پارێزگارییان لە كوردستان كردووە\". دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی: بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم. هیوادارم ساڵی تازە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت بۆ باشتربوونی گوزەرانی خەڵك و بەدیهاتنی سەقامگیری و پێشكەوتنی زیاتر بۆ گەلەكەمان. بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆم ئاراستەی هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان و هەموو خەڵكی كوردستان بكەم كە هەردەم بە قوربانیدان و خۆڕاگریی خۆیان، لەبەرانبەر هەڕەشەكان و تیرۆر و ئابڵۆقەدا وەستاونەتەوە و پارێزگارییان لە كوردستان كردووە. ئەركی سەر شانی هەموو دامودەزگا و لایەنە سیاسییەكانە لەئاستی قوربانیدانی گەلەكەماندابن و پێكەوە و بە هیمەتی هەموو لایەك پارێزگاری لە دەستكەوتەكان و مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن. هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵبژاردنێكی باش بوو و ئەنجامەكانیشی دەرخەری ویست و ئیرادەی هاووڵاتیان بوو. دوای پەسەندکردنی ئەنجامەكان لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە پێویستە هەنگاو و نەریتە دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێی حكوومەت و دەزگاكانی تر خێراتر جێبەجێ بكرێن و، بووژانەوە و خزمەتگوزاری و، ماف و ویستی هاووڵاتیان و سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بكرێتە ئەولەویەتی بەرنامەكانی حكوومەتی داهاتوو. ئەویش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و سازان و هاوسەنگی لە حوكمڕانیدا. هاوكاتیش نابێ چیتر هەوڵی پەراوێزخستنی ھیچ پێكهاتەیەکی عێراق لە حوكمڕانیدا بدرێت. بە بۆنەی سەری ساڵی ٢٠٢٢ ـی زایینییەوە جارێكی دیکە جەخت لە پەیامی ئاشتیانە و فەرهەنگی پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و، پێویستە هەموو لایەك بە باشی لەوە تێبگەن كە عێراق و ناوچەكەمان چیتر بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و توندڕۆیی و ناسەقامگیری ناگرێت. ئەركی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیشە بۆ پاراستنی ئاشتی و دادپەروەری و ئاساییش هۆكارێكی یارمەتیدەر بێت، بۆ ئەوەی چیتر لەمە زیاتر گەلانی ناوچەكە و خەڵكی بێتاوان تووشی نەهامەتی و وێرانكاری نەبن. لەساڵی تازەدا بەهیوای ئەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت و، ئومێدی خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان دەخوازم. لە خودای گەورە داواكارم گەلەكەمان لە هەموو جۆرە پەتا و نەخۆشی و نەهامەتی و كارەساتێک بە دوور بگرێت.", "summary": "سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٢ پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکات. دەشڵێت، \"هیوادارم ساڵی تازە دەستپێكی قۆناخێكی نوێ بێت بۆ باشتربوونی گوزەرانی خەڵك\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/311220218", "category": "kurdistan", "summary_length": 218, "article_length": 2443, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 1079}, {"article": "لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئەو عەرەبە هاوردانەی پێشتر قەرەبووشیان وەرگرتبوو، ناوەناوە دەگەڕێنەوە سەر زەوی جووتیارانی کورد و هەوڵدەدەن داگیری بکەن، خاوەن مافەکان دەڵێن ئیدارەی شارەکە و خودی راکان جبووری پاڵپشی گەڕانەوەی ئەو هاوردانە دەکەن. مام قەحتان پێنج دەیەی تەمەنی بە جووتیاری و لە گوندی یەنگیجەی داقووق بەڕێکردووە، ئەو هەراسانی دەستی عەرەبی هاوردەیە و دەڵێت '' چاویان بڕیوەتە زەوی گوندەکەمان. مام قەحتان گرتە ساتی هێرشی عەرەبە هاوردەکان نیشان دەدات، کە بە پشتیوانیی هێزە عێراقییەکان و بۆ جاری دووەم لەماوەی مانگی رابردوودا هاتوونەتە سەریان و داوای زەوی کوردانی گوندەکەیان لێکردوون و ئەوانیش بە دار و بەرد راویان ناون. قەحتان جومعە دانیشتووی گوندی یەنگیجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ' \"من لە کۆتایی شەڕەکە گەیشتم و گوتیان عەرەبەکان لەگەڵ دادوەرێک هاتوون بۆ دیاریکردنی زەوییەکانمان و تا من گەیشتم راویان نابوون، ئەوان پێیان گوتووین لە گوندەکە دەربچەن، لەکاتێکدا ئەمانە زەوی ئێمەیە، من دڵ بەچی خۆش کەم؟ من ئەمڕۆ زەوییەکەم تۆ بکەم و سبەی عەرەبی هاوردە داگیریی بکات؟ \". عومەر ئەمین دانیشتووی گوندی یەنگیجە دەڵێت '' زەوییەکەی من لە دادگە درایە عەرەبی هاوردە. بەڵام دادگە گوێ بۆ فەرمانگەی کشتوکاڵ دەگرێ و هەر نووسراوێکی بۆ بنێرێت ئەو بەوە کار دەکات، من ٣٠ دۆنم زەویم رۆیشتووە و ئامۆزایەکیشم بەناوی ئەرکان بابە عەلی، ئەویش ٣٠ دۆنمی دەستی بەسەردا گیراوە\". دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، ئەم پارێزەرە توانی چوار هەزار دۆنم زەویی کورد لە رێگەی دادگاوە لە عەرەبی هاوردە وەربگرێتەوە، هاوردەکان گوشارەکانیان زیاتر کردووە و پاڵپشت بە نووسراوی پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت داوای ١٣٦ دۆنم زەویی کورد دەکەن. شکار مەردان پارێزەری جووتیاران گوتی '' توانیمان چوار هەزار دۆنم زەوی لە کەرتی تاڵەبانییەکان بگەڕێنینەوە کە موڵکی تاڵەبانییەکان بوو و تاپۆیان هەبوو، دوای ئەوە هاوردەکان کە زانیان کە مەترسیی لەدەستدانی زەوییەکانیان هەیە و رەنگە ناچار بە رۆیشتن بکرێن، بۆیە کێشە دروست دەکەن و هەڵدەکوتنە سەر زەویی کورد\". پرسی تەعریبکردنی زەوی کورد لەسنووری کەرکووک، دوای هێرشەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر سەریهەڵداوە و ئەو عەرەبە هاوردانەی داوای زەویی کورد دەکەن، گرێبەستی سەردەمی بەعسیان هەیە و لەهەندێک ناوچەی کەرکووک هەوڵەکانیان بۆچووەتەسەر.", "summary": "نزیکەی ٨٣ هەزار دۆنم زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری داقووق هەڕەشەی تەعریبیان لەسەرە، عەرەبی هاوردە دەیانەوێت ئەو زەوییانە داگیربکەن کە تاپۆ رەشەکانیان لە گیرفانی جووتیارانی کورددان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0202202210", "category": "kurdistan", "summary_length": 182, "article_length": 2029, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 933}, {"article": "ئێستا رێکخراوەکە خانوویەکی پلاستیکیی بۆ ئەو مەبەستە کردووەتەوە کە ٥٠ هەزار نەمامی بەڕووی تێدایە. هاوکار عەلی، سەرۆک و دامەزرێنەری رێکخراوی هەسار گوتی: \"ئێستا ٥٠ هەزار نەماممان چاندووە. پلانمان ئەوەیە تا ساڵێکی تر بیکەینە ١٠٠ هەزار و تا ساڵی ٢٠٢٤ پرۆژەکەمان ملیۆنێک داربەڕوو تەواو دەکات. \"", "summary": "رێکخراوی هەسار لە هەولێر بڕیاری داوە ملیۆنێک داربەڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بچێنێت و هەڵمەتەکەشیان لە هەولێرەوە دەستپێکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/181220209", "category": "kurdistan", "summary_length": 133, "article_length": 289, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 136}, {"article": "بەهارە گەشتەکە رێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنییەت سى دى ئۆ و رێکخراوى کرێکارانى بیانى بە بۆنەى ١ ـى ئایار رۆژى جیهانى کرێکاران لە سەیرانگەى دووکان بۆ کرێکارانى بیانى نیشتەجێی هەولێر و سلێمانییان رێکخستبوو. حەمەهەژار، سەرۆکی رێکخراوی کرێکارانیی بیانی بە رووداوی گوت، \"ئەمساڵ ویستمان بەدەر لە گلەیی و بەیاننامە، ئەم گەشتەیان بۆ رێکبخەین و دڵخۆشییان بکەین. \" بەپێى ئامارى رێکخراوى کرێکارانى بیانى، هەرێمى کوردستان نزیکەى ٣٥ هەزار کرێکارى بیانى لەخۆگرتووە، کە بەپێى جیاوازى کات و کارەکانیان زۆرینەیان مووچەیان لە نێوان ٢٥٠ دۆلار تاوەکو ٥٠٠ دۆلارە. بەپێی جۆرى گرێبەستى کرێکار و خاوەنکار یان خاوەنماڵ پشووى کرێکارەکە دەگۆڕێت. هەیانە هەفتەى یەک رۆژ کە هەینییانە پشووى پێدەدرێت، هەشیانە مانگى تەنیا رۆژێک. ڤینۆس سرێشما، کرێکارێکی بیانییە و دەڵێت، \"هەفتەی رۆژێک پشوومان هەیە، دەچین بۆ باخی گشتیی بۆ لای هاوڕێکانمان\" ئۆما موچو، کرێکارێکی دیکەی بیانییە و دەڵێت، \"لە نیپاڵەوە هاتووم، کاری ماڵان دەکەم، زۆر باشن لەگەڵمان. \" کرێکارى زیاتر لە ١٠ وڵاتى هەژارنشین لە کوردستان کاردەکەن، زۆرینەیان کرێکارى نیپاڵین، دواتر فلیپین، هیندستان، پاکستان، ئەسیوپیا، مالیزیا، غانا، چین و سۆماڵن. ئامارەکانى لاى رووداو دەریدەخەن، لە پێنج مانگى ئەمساڵدا پێنج کرێکارى بیانى لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. دوو کەسیان بە نەخۆشى، دوو بە رووداوى هاتووچۆ و ئەوى دیکە بە خۆخنکاندن، بەڵام لە سەروو ئەو ئامارەشەوە رێکخراوەکانى پارێزەرى بیانییەکان دەڵێن، دۆخى کرێکارانى کوردستان زۆر زیاتر لە شارەکانى دیکەى عێراق باش و لەبارترە.", "summary": "ئەمڕۆ هاوینە هەواری دووکان، بووە شوێنی کەیف و دڵخۆشی و کاتبەسەربردنی هەزاران کرێکاری بیانی کە هەزاران میل لە دوورى وڵاتى خۆیانەوە کاردەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0605202217", "category": "kurdistan", "summary_length": 139, "article_length": 1404, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 659}, {"article": "رۆژی سێشەممە ٠٤ - ٠١ - ٢٠٢٢، سیروان محەممەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خشتەی کارەبای موەلیدە بەو جۆرە دیاریکراوە کە لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا بەیانییان کاژێر ٠٦: ٣٠ بۆ کاژێر ٠٨: ٠٠ موەلیدەکان کاریان پێدەکرێت، جگە له رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كان کە تێیاندا به‌یانییان کاژێر ١٠: ٠٠ کاریان پێدەکرێت، هەروەها نیوەڕۆیان کاژێر ١٢: ٠٠ تاوەکو ٠١: ٠٠ ـی بەرەبەیان موەلیدەکان کارەبا دابیندەکەن. هەروەها قارەمان مەولوود، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کەمبوونەوەی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی و زیادبوونی نرخی گازوایل دوو هۆکاری سەرەکین کە وایانکردووە نرخی ئەمپێری کارەبا لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ زیاتر بێت. قارەمان مەولوود گوتیشی، \"هۆکاری زۆریی کرێی ئەمپێری موەلیدەکان، زۆریی کاژێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدەیە، ئەویش ٣٢٩ کاژێر بووە لە مانگەکەدا و بەتێکڕا رۆژانە نزیکەی ١١ کاژێر کارەبا دراوە، جگە لەوەش نرخی گازوایل کە لە ٥٩٠ دینارەوە بۆ ٦٠٠ دینار زیادیکردووە، بۆیە بەپێی جیاوازیی ناوچەکان نرخی ئەمپێرێک کارەبا لە ١٠ هەزار دینارەوە تاوەکو ١٦ دینار بووە. \" لە شاری دهۆک نرخەکان جیاوازترن، لە سەنتەری شارەکە موەلیدە ئەهلییەکان هەموو ئەو کاتانە کاردەکات کە کارەبای نیشتمانی نییە، لەو بارەوە ئەمڕۆ سێشەممە هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە رووداوی گوت، مانگی ١٢ ـی ساڵی رابردوو لە دهۆک ٣٤٩ کاژێر کارەبای موەلیدە دراوەتە هاونیشتمانییان. لە پارێزگای دهۆک نرخی کارەبای موەلیدە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازە و پێدانی کاژێرەکانی کارەباش لە هەر رۆژێکدا ئەو جیاوازییە دروستدەکات، هەکار هرووری گوتیشی، \"بە گوێرەی پێدانی کاژێرەکانی کارەبا، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە شەش هەزار و ٢٥٠ دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار. \" رۆژی دووشەممە ٣ - ١ - ٢٠٢٢، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، ساڵی ٢٠١٨ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی ٢٦ % زیادبووە.", "summary": "مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی، کاژێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدە لە نێوان (٢٧٤) بۆ (٣٠٠) کاژێردا بووە، گوتەبێژی کارەبای سلێمانیش دەڵێت، بۆ هەر ئەمپێرێک موەلیدە له نێوان ١٢ هەزار ٥٠٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لە هاونیشتمانییان وەردەگیرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/040120228", "category": "kurdistan", "summary_length": 241, "article_length": 1876, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 863}, {"article": "عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارە لەلایەن هێزەکانیانەوە لە شارەزوور دەستگیرکراوە. لە شەڕەچەقۆی نێوان ئەو مام و برازایەدا، مامەکە بریندار بووە، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، لەوێ بەهۆی کاریگەریی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە ناوی (ب. و. ئـ)ـە و لە بەردەم دادگەی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوە سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە. پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بە بڕیاری دادوەر ئەو کەسە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.", "summary": "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٤ - ٦ - ٢٠٢١، بەهۆی شەڕەچەقۆی نێوان مام و برازایەک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، مامەکە گیانی لەدەستدا، دوای چەند کاژێرێکیش لە رووداوەکە، \"تۆمەتبارەکە دەستگیرا. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0406202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 180, "article_length": 621, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 288}, {"article": "لە بەرنامەی جڤاکی رادیۆی رووداودا کە رۆژان ئەبووبەکر پێشکەشی دەکات بە میوانداریی سیروان بەرزنجی، عەمیدی مافپەروەر و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، هەڵکەوت عەبدوڵڵا، نووسەر و شارەزا لە هاتووچۆ و ئومێد ئەنوەر، کۆمەڵناس باس لە هۆکارەکانی زیادبوونی رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان کرا. سیروان بەرزنجی، عەمیدی مافپەروەر و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: \"لە هەرێمی کوردستان رووداوەکانی هاتووچۆ کۆمەڵێک هۆکاریان هەیە کە یەکەمیان زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلە. تاوەکو ٢٠٢٠/١٢/٣١ لە هەولێردا ٩٢٧ هەزار ئۆتۆمبێل و ئامێری بیناسازی هەن. رێگەوبان، شۆفێر و کەشوهەوایش هۆکاری دیکەن. هاوکات رووداوەکانی دەرەوەی شار کەمترن، بەڵام مەترسییەکەیان لەسەر گیانی سەرنشینان زیاترە. \" هاوکات هەڵکەوت عەبدوڵڵا، نووسەر و شارەزا لە هاتووچۆ رایگەیاند: \"لە هەرێمی کوردستاندا هۆکاری هەرە سەرەکی مرۆڤە کە شۆفێرەکەیە. ئێمە ئەوەندەی مۆڵەتبەدەست دروست دەکەین، شۆفێر دروست ناکەین. ئێستا فێرخوازی شۆفێری ئازاد کراوە کە بچێتە نووسینگە وانە بخوێنێت یان نا. من سەرم لەم بڕیارە سووڕماوە، چونکە شۆفێری وەک پزیشکی وایە و بگرە مەترسیدارتریشە؛ ئەو کەسەی دەبێتە شۆفێر مەترسی نەک بۆ خۆی دروست دەکات، بۆ خەڵکانێکی زۆری سەر شەقامیشی دروست دەکات. بۆ ئەوەی ئێمە شۆفێر دروست بکەین نەک مۆڵەتبەدەست، پێویستە ئەو کەسە بە واقیعی بچێتە ناو خولێکی هاتووچۆوە نەک تەنیا فێری هێماکان بکرێت. \" لە هەرێمی کوردستان سیستەمی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری لە پارێزگاکان جیایە و لە هەولێر بووەتە ئەلیکترۆنی و هەستیار کە ئەفسەری هاتووچۆ لەگەڵ شۆفێردا نابێت. سیروان بەرزنجی گوتی: \"ئەو سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێرییەی لە هەولێر هەیە لە ئاستی پێویستدا نییە. لە بواری هاتووچۆدا هەنگاوی باشمان ناوە و چووینەتە پێشەوە، بەڵام لە ئاستی زۆربوونی خەڵکەکەدا نییە. ئێستا لە هەولێر تاقیکردنەوەی شۆفێری لە دەست ئێمە دەرچووە و هیچ کەس ناتوانێت ئاسانکاری و دەستتێوەردان بۆ دەرچوونی فێرخوازان بکات. \" بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا هەوڵی ئەوە دەدرێت شێوازی تاقیکردنەوەی شۆفێری لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا وەک یەکی لێ بکرێت. رێبەری و بەرنامەی زۆر باش پێشکەشکراون، دەیانەوێت شتێکی زۆر باشیان لێ دروست بکەن کە هەڵقوڵاوی نێو هەرێمی کوردستان بێت. هۆشیاریی هاتووچۆ و رۆشنبیریی تاک لەو بارەیەوە بە هۆکارێکی گرنگ بۆ کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان دادەنرێن. سیروان بەرزنجی دەڵێت: \"هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە، ئەوقاف، گواستنەوە و چەند لایەنێکی دیکە هێندەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بەرپرسیارێتییان دەکەوێتە ئەستۆ. هەروەها ئێستا وەزیری ناوخۆ زۆر گرنگی بە بابەتی هاتووچۆ دەدات و زۆر سەرنجی لەسەریەتی\". هەروەها ئومێد ئەنوەر، کۆمەڵناس پێیوایە: \"لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتیی کاریگەریی زۆریان لەسەر رووداوەکانی هاتووچۆ هەیە. رادەی رۆشنبیریی تاکی کورد بەرامبەر بە یاساکانی هاتووچۆ زۆر نییە. بەداخەوە لای ئێمە خەڵک بۆ فێربوون وانە ناخوێنن، تەنیا بۆ دەرچوونە. لە بواری شۆفێریشدا بە هەمان شێوەیە، ئەوەی دەچێت وانەی مۆڵەتی شۆفێری بخوێنێت، تەنیا بۆ دەرچوونە نەک فێربوون. \" ئەو کۆمەڵناسە ئەوەی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی زانستیمان لەسەر رووداوەکانی هاتووچۆ نییە. کە لای ئێمە رۆشنبیری لەسەر هاتووچۆ نییە دەبێت بە زەبری یاسا دروست بکرێت و بسەپێنرێت و گەورەترین کێشەمان ئەوەیە کە یاسا سەروەر نییە. دانانی کامێرای شاراوە و تاسە لەسەر شەقامەکان ئامڕازێکی دیکەن کە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکان بەکاریان دەهێنن و تا رادەیەک دەتوانن لەو شوێنانەدا شۆفێران بە خێرایی دیاریکراوەوە پابەند بکەن. هەڵکەوت عەبدوڵڵا، نووسەر و شارەزا لە هاتووچۆ دەڵێت: \"هەبوونی تاسە پەیوەندیی بە خاوکردنەوەی خێراییەوەیە، بەڵام هەبوونی تاسە لە شەقامی ١٠٠ مەتریدا لە رووی ستانداردی جیهانییەوە هەڵەیە، چونکە کەسێک کە بە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لێدەخوڕێت کاتێک تاسەیەکی دێتە بەردەم ناتوانێت بە ماوەیەکی کورت خێراییەکەی کەم بکاتەوە. کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کە خەڵک بە ئارەزووی خۆیان تاسەیان داناوە. هەیە خواردنگەیەکی هەیە لە بەردەمیدا تاسەیەکی داناوە کە ئەوە بەپێی هیچ پێوەر و ستانداردێک نییە. هەقە کامێرای شاراوە لەسەر شەقامەکان زیاد بکرێت بە تایبەتی کامێرای بزۆک نەک جێگیر. \" بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان ١٧ هەزار و ٥٣١ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەو هۆیەوە دوو هەزار و ٧٣٧ كەس مردوون و ٢٩ هەزار و ٨٣٩ كەسیش بریندار بوون.", "summary": "لە هەرێمی کوردستان رۆژانە رووداوی هاتووچۆ روو دەدەن و بەو هۆیەوە دەیان کەس دەمرن و بریندار دەبن. شارەزایان و چاودێرانیش زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و نەبوونی هۆشیاریی هاتووچۆ لای هاونیشتمانییان بە هۆکاری سەرەکیی ئەو رووداوانە دەزانن و پێیانوایە سەپاندنی یاسا و زیادکردنی کامێراکانی چاودێری دەتوانن ببنە هۆی کەمبوونەوەیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/170420219", "category": "kurdistan", "summary_length": 323, "article_length": 4063, "summary_token_count": 145, "article_token_count": 1899}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ١ ـی ئایاری ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، \"بە بۆنەى هاتنى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانان بە گشتیی و هاونیشتمانیانى کوردستان بە تایبەتى دەکەین. هیوادارین رۆژوو و نزاى ئەم مانگە پیرۆزەیان قبوڵ بێت و خۆیان و کەسوکار و نیشتمانەکەشمان ئاوەدان و پارێزراوتر بێت. \" ئاماژە بەوەش دەکات، \"گەلى کوردستان لە رووى ئایینى و نەتەوەییەوە هەمیشە پەیڕەوانى جیاوازى تێدا ژیاوە و یەکێک لە بنەما بەهێزەکانى پێکەوەژیانى ئاشیتییانەى کوردستانیان هەر لەم ئیمان و تاعەتەوە هەڵقوڵاوە کە خەڵکى پەیڕەوى دەکەن و لە دڵ و رۆحیاندا رەنگى داکوتاوە. \" دوێنێ شەممە ٣٠ ـی نیسانی ٢٠٢٢، لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگیان کرد، پاش ئەوەی مانگ نەبینرا، رۆژی دووشەممە وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا. بە گوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، \"بە دڵخۆشییەوە لەم مانگە پیرۆزەدا و بەپێى ئەو پلان و رێکارانەى کە گیرابوونەبەر، وەک هەمیشە حکومەت هەوڵى دابینکردنى ئاسایش و ئارامى، رێکخستنى بازاڕ و چاودێرى نرخەکانى کرد و ئەمەش وایکرد کە رۆژووگران بە هێورییەوە ئەم مانگە پیرۆزە بەڕێبکەن. \"", "summary": "لە پەیامێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، بەپێى ئەو پلان و رێکارانەى گیرابوونەبەر هەوڵى دابینکردنى ئاسایش و ئارامى، رێکخستنى بازاڕ و چاودێرى نرخەکانیان داوە، کە وایکرد رۆژووگران بە هێورییەوە ئەو مانگە بەڕێبکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0105202218", "category": "kurdistan", "summary_length": 257, "article_length": 1075, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 495}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٦ - ٣ - ٢٠٢٢، فەیسەڵ حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوای تەواوبوونی هێڵی کارەبای سۆران - شەقڵاوە، دۆخی کارەبای ناوچەکە هاوشێوەی شوێنەکانی دیکە ئاسایی بووەتەوە. پێشتر توانای گواستنەوەی هێڵی کارەبای شەقڵاوە - سۆران ١٠٠ مێگاوات کارەبا بووە بۆ سۆران، لەم ساڵەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٧٠ مێگاوات. فەیسەڵ حوسێن دەڵێت، دوای تەواوبوونی هێڵە نوێیەکە، هەردوو هێڵەکە بەکاردەهێنن و گوتیشی: \"لەکاتی بەفر بارینەکەی مانگی رابردوودا هێڵە کۆنەکە کێشەی تێکەوت، راستەوخۆ کارەبامان گواستەوە هێڵە نوێیەکە و نەمانهێشت یەک ماڵ بێکارەبا بێت\". پرۆژەکانی باشترکردنی توانای گواستنەوەی کارەبا لە سنووری سۆران، تێچووەکەیان ٧.٥ ملیۆن دۆلار بووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی گواستنەی وێستگەی کارەبایان بۆ سەر وێستگەیەکی نوێ، ئەمڕۆ یەکشەممە کارەبای نیشتمانی گوندەکانی گردخێوەت، بێلەنگر، شاوراو و هەودیان دەکوژێنەوە و هەوڵدەدەن بە چەند کاژێرێک کاری گۆڕینی وێستگەکە چارەسەر بکەن. وەکو هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە دەڤەری سۆرانیش لەگەڵ کارەبای نیشتمانیدا موەلیدە ئەهلییەکانیش کارەبا دەدەنە هاونیشتمانیان، بۆ مانگی رابردوو، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لە قەزای سۆران و ناحیەی دیانا لەنێوان ١٠ هەزار دینار بۆ ١٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سۆران رایدەگەیێنێت، دۆخی کارەبای ناوچەکەیان ئاسایی بووەتەوە و رۆژانە نزیکەی ١٢ کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدەنە هاونیشتمانیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060320224", "category": "kurdistan", "summary_length": 158, "article_length": 1210, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 560}, {"article": "کێشەی زەوی لەنێوان جووتیارانی کورد و عەرەبە هاوردەکان لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ ـەوە سەریهەڵداوەتەوە، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای کەرکووک؛ ئەو عەرەبانەی گرێبەستی دەسەڵاتی سەردەمی بەعسیان هەیە دەیانەوێت بچنەوە سەر ئەو زەوییانەی دوای ساڵی ٢٠٠٣ کەوتنەوە دەست خاوەنە کوردەکانیان. شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری سەرکەوتووی پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوان هەر لەسەرەتاوە ئەو لیژنەیەیان رەتکردووەتەوە. شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری سەرکەوتووی پەرلەمانی عێراق گوتی: \"ناکرێت لیژنەیەک لە حکومەتەوە دروستبکرێت بەشێک لەو کەسانە خۆیان تۆمەتباربن، بۆ نموونە، دوو کەس لەوانەی بڕیاریان لەسەر دراوە، یەکێکیان بەرپرسی بەشی گرێبەستەکانە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و یەکێکی دیکەیان بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووکە؛ بەلای ئێمەوە کەسانی لایەنگرن و لەماوەکانی رابردوودا دوور لەیاسا هەوڵیانداوە بۆ گەڕانەوەی عەرەبەکان و گرێبەستیان بۆ نوێکردوونەتەوە\". بەبڕیاری دادگەی داقووق لە پارێزگای کەرکووک، رۆژی ٢٠ - ١٢ - ٢٠٢١ گرێبەستی ٦٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵیی دوو جووتیاری کوردی گوندی فەریق لە سنووری حەفتەغار هەڵوەشێندرایەوە و درایە سێ جووتیاری عەرەب. لە سنووری گوندی حەفت تەغار، نزیکەی ٣٨٠ هەزار دۆنم زەویی کشتووکاڵی مەترسیی بە عەرەبدانیان لەسەرە. شاخەوان عەبدوڵڵا راکان جبووری بە پشتگیریی لە \"کۆنە بەعسییەکان\" تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: \"پارێزگاری کەرکووک دەبوو کەسێک بێلایەن بێت و لایەنگریی کەرکووکییەکان بکات کە خاوەنە ئەسڵەکانن لە کورد و لە تورکمانن، بەڵام ئەو پشتگیری لەخاوەن گرێبەستەکان دەکات کە کۆنە بەعسییەکانن، زۆرجار لەلایەن پارێزگارەوە کتابیان بۆ کراوە و نموونەشمان هەیە\". کێشەی زەویی کشتوکاڵی جووتیارانی کورد تەنیا لە سنووری پارێزگای کەرکووک نییە. بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی داوە، لە سنووری کوڵەجۆ لە گەرمیان، عەرەبی هاوردە نزیکەی ٣ هەزار دۆنم زەوی کوردیان داگیرکردووە. هەرچەند بەشێکی ماددەی ١٤٠ تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی خاوەندارێتیی زەوییە کشتوکاڵییەکان و رێگەنادات ئەو هاوردانەی قەرەبووی ئەو ماددەیەیان وەرگرتووە گرێبەستیان بۆ بکرێت، بەڵام ئەو بڕیارانە لە پارێزگای کەرکووک کاریان پێناکرێت.", "summary": "لەسەر بنچینەی نووسراوێکی وەزارەتی دادی عێراق، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان لیژنەیەک پێکدەهێنێت؛ بەربژێرێکی سەرکەوتووی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، بێ هەبوونی کورد لە لیژنەکەدا هیچ ئەنجامێک قبووڵ ناکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/02012022", "category": "kurdistan", "summary_length": 233, "article_length": 1946, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 896}, {"article": "پارێزگاری سەمسوور رایگه‌یاند، دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینی دەیان كه‌س به پۆزه‌تیڤ و توشبوونیان بە جۆری گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن، فه‌رمانگه‌ی گشتیی پاراستنی ته‌ندروستیی سەمسوور، بڕیاری كه‌ره‌نتینکردنی ٤٧٥ ماڵ لە چەندین گەڕەک و باڵەخانەی سەر بە شارەکە داوه بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ. له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌م هاتن و چوونه‌كان بۆ شوێنە کەرەنتینکراوەکان قه‌ده‌خه ده‌كرێن و هێزه‌كانی جه‌ندرمه راستەوخۆ به‌دواداچوون بۆ پێشێلكارییه‌كانی شكاندنی كه‌ره‌نتینه‌كه ده‌كه‌ن. به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له‌ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا لە باکووری کوردستان و توركیادا، ٤٥٢ هەزار و ٣٦٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە. ئه‌نجامی پشكنینی ١٠٨ هەزار و ٥٦٣ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢٦٦ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٨٨ هه‌زار و ٦٤٧ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه. هەروەها ژماره‌ی ئه‌و قورچکانەی ڤاكسین كه تاوەکو ئێستا له باکووری کوردستان و توركیا به‌كارهێنراوه، ١٤٣ ملیۆن و ٤٧٨ هه‌زار و ٩٨٥ قورچکە.", "summary": "به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا، ٤٧٥ ماڵ لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی نێو سەنتەری پارێزگای سەمسوور لە باکووری کوردستان كه‌ره‌نتین كران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0902202227", "category": "kurdistan", "summary_length": 161, "article_length": 876, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 412}, {"article": "سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ، بە رووداوی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تورکیا دەوروبەری گوندی هروورێی تۆپباران کرد، \"بەو هۆیەوە هاونیشتمانییە بەناوی سابت حوسێن، کە تەمەنی ٥٥ ساڵە، برینداربووە، دۆخی تەندروستیی باش نییە و رەوانەی بنکەی تەندروستیی بێگوڤا کراوە\". بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ لەبارەی رەوشی ناوچەکە ئاماژەی بەوە کرد، پێنج مانگە بەردەوام تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە ناوچەکە بۆردوومان دەکات و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک دروستبووە. لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵ تورکیا لە دژی پەکەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد بۆسەر ناوچەکانی سنووری ناحیەی کانی ماسێ. تاوەکو ئێستا هێزەکانی لە ١٢ خاڵی ستراتیژی جێگیرکردووە و جگە لە زیانی ماددی و سووتانی نزیکەی ٢٣ هەزار دۆنم زەوی و چۆڵکردنی شەش گوند، بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە هاونیشتمانییەک شەهید بووە و پێنج هاونیشتمانیی دیکەش برینداربوون.", "summary": "بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، تۆپخانەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی، دەوروبەری گوندی هروورێ - یان تۆپباران کرد. بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ دەڵێت، بەهۆیەوە هاونیشتمانییەکی گوندەکە برینداربووە و \"دۆخی تەندروستیی باش نییە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/240920215", "category": "kurdistan", "summary_length": 255, "article_length": 799, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 363}, {"article": "بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، کەرکووک یەکێکە لەو ناوچانەی کە ململانێی حیزبی و نەتەوەیی تێیدا رەنگدەداتەوە. لە کەرکووک کورد ٣٨ بەربژێری هەیە كە ٢٠ یان بەربژێری سەربەخۆن هەندێکیان ئەوانەن کە نیگەرانن لە حیزبەکانیان، بۆیە دەیانەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکەنەوە لە دەرەوەی حیزب. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێیوایە ئەو بەربژێرە سەربەخۆیانە کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی دەنگی لیستەکان دەبێ. بەراود بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو، بەربژێرانی سەربەخۆ زیاترن، ئیسماعیل محەممەد، بەرژێری سەربەخۆ بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، \"ئەم دەرفەتە ئەزموونێکی نوێیە و دەمانەوێ خۆمان تاقیبکەینەوە و ئەزموون و شارەزای و کاری رۆژانەمان لەگەڵ خەڵکە و دەمانەوێ خزمەتیان بکەین، خەڵکانێکی زۆرمان هەیە دژی دەسەڵات و حزبەکانن بۆیە ئەمجارە و لە چوارچێوەی پەیڕەوی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ ئەو کەسانەی بێلایەنن تا خۆیان هەڵبژێرن\". عەرەب و تورکمان لە پارێزگای کەرکووک، ١١٤ بەربژێریان هەیە لەو ژمارەیە تەنیا ١٨ بەربژێریان سەربەخۆن، کوردیش بە ٣١ بەربژێر بەشداریکردووە كە ٢٠ ـیان بەربژێری سەربەخۆن و تووڕەییان لە حزبەکان وایلێکردوون بەشێوەی سەربەخۆ بچنە نێوکێبركێی هەڵبژاردن. محەممەد مەلا عەزیز، بەربژێری سەربەخۆ دەڵێت، \"تاوەکو ساتەکانی کۆتایی بڕیار بوو من بەربژێر بکرێم چ وەکو کەرکووکییەک و چ وەکو کادرێکی پێشکەوتووی پارتی، بەڵام دواتر بە منیان گووت، ' ناوی تۆمان دەرهێناوە و بەربژێری خۆمان هەیە '، منیش وام پێباش بوو برۆم و بە سەربەخۆ خۆم بەربژێر بکەم، لە کەرکووک کورد دەبێت کوردایەتی بکات نەک حیزبایەتی، ئێمە حیزبایەتیمان کرد بۆیە رۆژمان بەم رۆژە گەیشت\". کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ناوی هەموو بەربژێرەکانی بڵاوکردووەتەوە، ئەگەرچی پێیوایە زۆری ژمارەی بەربژێرە سەربەخۆییەکان ئەزموونێکی نوێیە، بەڵام نایشارێتەوە کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی دەنگی لیستەکان دەبێت. هەیمان تەحسین، بەرێوەبەری بازنەی حیزبە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆن گوتی، \"حیزبەکان لیستی ناوی بەربژێرکانی خۆیان داوەتە کۆمیسیۆن، بەڵام دەبینیت ئەندامی هەمان حیزب بەشێوەیەکی سەربەخۆ دادەبەزێ، ئەو دەنگانە لەبری ئەوەی بڕوات بۆ یەک لیست پەرتەوازە دەبێت بەشێکیان دەڕوات بۆ لیستەکە و بەشێکی دیکەی بۆ بەربژێرەکە، ئەمەش زیان بە دەنگەکان دەگەیەنێت و کەمی دەکاتەوە. لە کەرکووک سێ بازنەی هەڵبژاردن هەیە و یەک کورسی کۆتاش هەیە، زۆری ژمارەی بەربژێرە سەربەخۆکان وایکردووە حیزبەکان ژمارەی بەربژێرەکانیان کەمبکەنەوە، بەڵام ئەمەش رێگرنابێت لە پەرتەوازەبوونی دەنگەکان.", "summary": "لە کەرکووک زۆریی ژمارەی بەربژێری سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق وایکردووە حیزبەکان ژمارەی بەربژێرەکانیان کەمبکەنەوە، بەپێی یاسای هەڵبژاردن ئەو پارێزگایە بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردن دابەشبووە کە ١٢ کورسی لە پەرلەمانی عێراق دەبێت، واتە لە ١٤٧ کەس کە ئێستا بەربژێرن تەنیا ١٢ ـیان دەتوانن بچنە نێو پەرلەمان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2105202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 318, "article_length": 2274, "summary_token_count": 157, "article_token_count": 1055}, {"article": "لە شارۆچکەی بێرەجوکی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستاندا شەڕ لە نێوان دوو گرووپ دروستبوو کە تێیدا چەقۆ و دار بەکارهات. لە ئاکامدا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی گوتەی شایەتحاڵان ئەو دوو گرووپە پەنابەرن و خەڵکی سووریان، کێشەی نێوانیشیان لەسەر قەرز و مامەڵە بووە. ئەو دوو گرووپە دوای ئەوەی نەگەیشتوونەتە ریککەوتن، پەلاماری یەکدییان داوە و لە شەڕەکەدا چەقۆ و دار بەکارهاتووە. هابەت والی تەمەن ٣٠ ساڵ بە سەختی برینداربوو و گواسترایەوە نەخۆشخانە، هەروەها دوو هاونیشتمانیی خەڵکی رووها کە هەوڵیانداوە ئەو دوو گرووپە لەیەکدی دووربخەنەوە و پێشگیری لە شەڕەکە بکەن، برینداربوون، بەڵام دۆخی تەندروستیی ئەوان باشە. پۆلیسی رووها دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رووداوەکە کرد و چەند کەسێک دەستگیرکراون.", "summary": "شەڕی دوو گرووپی پەنابەری خەڵکی سووریا لە رووهای باکووری کوردستان کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دووی دیکەی لێکەوتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/120820211", "category": "kurdistan", "summary_length": 115, "article_length": 722, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 314}, {"article": "عەبدوڵڵا تاهیر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"هێرشەکە نزیکەی کاژێر ١٠: ٠٠ ـی شەوی دووشەممە ٩ - ٨ - ٢٠٢١ بووە لە نزیک گوندی معێزلە کە ئەو ناوچەیە دەشتاییەکی فراوانە و بۆشایی ئەمنی تێدایە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق. \" گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە چەندین شوێن لە تۆڕی ئینتەرنێت هەواڵەکیان پشتڕاستکردووەتەوە و رایانگەیاندووە، \"هێرشەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە بووە بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی هۆزەکان و ئەندامێکی حەشدی هۆزەکان کوژراوە و یەکێکی دیکە بریندارە. \" ماوەیەکە داعش لە مەخموور و دەوروبەری هێرشەکانی چڕکردووەتەوە و رۆژی ٦ ـی تەممووزی ٢٠٢١ هێرشێکی بۆسەر گوندی کەنداڵ کرد و ژمارەیەک کەسی رفاند و سێ کەسیشی بریندارکرد. شەوی ٨ ـی تەممووزیش شوانکارەیەکی کوردی تەمەن ١٨ ساڵانیان لە گوندی برایم باوەڵی رفاند و لە گوندی حلواتیش شۆفێرێکی عەرەبیان کوشت.", "summary": "شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی معێزلە لە شارۆچکەی گوێڕی سەر بە قەزای مەخموور و چەکدارێکی حەشدی هۆزەکانیان کوشتووە و یەکێکی دیکەشیان بریندارکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0908202134", "category": "kurdistan", "summary_length": 166, "article_length": 825, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 385}, {"article": "د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، \"لە دوا قۆناخی جینۆسایدی ئەنفال و ٣٣ ساڵ بەر لە ئێستا، دەڤەری بادینان قوربانییەکی دیکەی گەورە تاوانەکانی رژێمی بەعسی رووخاو بوو، کە هەزاران کەسی بێتاوانی، شەهید و بێسەروشوێن و ئاوارە بوون و سەدان گوندیشی خاپوور کران\". گوتەبێژی حکومەت دەڵێت \"ئەنفال کە تاکە رێگەیەکی دیکتاتۆریەتی بەعس بوو بۆ مانەوەی خۆی و لەنێوبردنی بزاڤی رزگاریخوازی کورد لە باشووری کوردستان، خەون و خەیاڵێک بوو کە نەهاتەدی و هەرگیز بۆ هیچ کەسی دیکەش نایێتە دی\". د. جووتیار عادل داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکاتەوە و دەڵێت \"ئێستا کە یادگار و پاشینان و نەوەی شەھیدە سەربەرزەکانی ئەنفال، سەرقاڵی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانن، شکۆدارانە یادی قوربانی و شەهیدەکانمان دەکەینەوە و گرنگە حکومەتی فیدراڵیی عێراقیش ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر کەسوکاری قوربانیان جێبەجێ بکات و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان بکاتەوە\".", "summary": "گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵڕۆژی ٣٣ ساڵەی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، \"ئەنفال خەون و خەیاڵێک بوو بۆ لەنێوبردنی بزاڤی رزگاریخوازی کورد لە باشووری کوردستان و بۆ هیچ کەس نایێتە دی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2508202122", "category": "kurdistan", "summary_length": 210, "article_length": 933, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 415}, {"article": "رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٠٤/٢٧ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە کە کۆبوونەوەی ٦٢ ـەمینی ئەنجوومەنەکەیە و تێیدا دەنگ لەسەر دوو پرس دەدرێت کە ئەوانیش بریتین لە پێکهێنانی ئەنجوومەنی نوێی شارەوانیی سلێمانی و پێشنیازی زیادکردنی دوو ئەندام بۆ ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی: \"بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی هەر پارێزگایەک یان هەر ئیدارەیەک سەربەخۆ دەتوانێت وەکو پێشنیاز داوا لە وەزارەتی شارەوانی بکات کە ئەندام بۆ ئەنجوومەنەکەی زیاد بکات بە مەرجێک ژمارەیان لە ٢١ ئەندام تێنەپەڕێت. \" بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان کە ساڵی ١٩٩٢ دەرچووە، ئەوە پۆلێن کراوە کە پایتەخت پلەی هەڤیاز (ممتاز)ە و دەبێت ئەنجوومەنی شارەوانییەکەی ١٧ ئەندامی هەبێت، بەڵام پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پلەی نایابن و دەبێت ئەنجوومەنی شارەوانییەکانیان ١٣ ئەندامیان هەبێت. پۆلێنەکەیش لە ٥ ئەندامەوە دەست پێدەکات بۆ ١٧ ئەندام.", "summary": "سەباح فەتاح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"سنووری شارەوانیی سلێمانی فراوانە و پێشنیازەکە بۆ ئەوەیە ئەنجوومەنەکە باشتر کارەکانی رووماڵ بکات، چونکە ئێستا ژمارەی دانیشتووانی سلێمانی زۆر زیاد بووە. ئەو یاسایە کاتێک دەرکراوە کە ژمارەی دانیشتووانی سلێمانی وەکو ئێستا زۆر نەبووە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2704202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 309, "article_length": 841, "summary_token_count": 138, "article_token_count": 380}, {"article": "لەلایەکی دیکەشەوە بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، داوینیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی مژێ و سپیندارێ لە سنووری ناحیەی دێرەلووک و گوندی هیزانکای خواروو لە سنووری ناحیەی چەمانکێ بۆردووماندەکەن. هەر بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا، ئەمڕۆ بۆ جاری هەشتەم کارەبای گوندی هروورێ پچڕا. جەمال رەئوف، موختاری گوندی شەرانش بە رووداوی راگەیاند، کاژێر ٠١: ٠٠ی شەوی رابردوو چوار هێلیکۆپتەری تورکیا تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی سنووری گوندی بێهێری و شکەفتی بهێر و ستەفلاتی بۆردوومانکرد، \"کاژێر ١١: ٠٠ی ئەمڕۆ چەند جووتیارێکی گوندەکەمان بەنیازبوون بچنە بێستانەکانی خۆیان لە گوندی شەرانش ئاو بدەن، بەڵام کە نزیکی گوند بوونەوە، لەلایەن خاڵێکی تورکیا بە دۆشکە تەقەیان لێکردووە و بە ناچاری گەڕاونەتەوە\". سەبارەت بە زیانەکان، موختاری گوندی شەرانش رایگەیاند، \"هەموو بەرهەمی چاندنی ئێمە تووشی زیان بووە، ساڵێک و سێ مانگە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیاوە ئێمە گوندی خۆمان چۆڵکردووە، بەرهەمی چاندنی دەیان ساڵمان هەمووی خراپ بووە، رۆژانی هەینی هەندێک جار رێگەیان پێدەداین بچین بەرهەمەکانمان ئاوبدەین، بەڵام ئەوە دووەم جارە تورکیا تەقە لە جووتیاران دەکات و دەوروبەری گوندەکان بۆردوومان دەکات، بەو هۆیەشەوە بە ناچاری دەگەڕێنەوە، ئەمجارەش ئاگر لە نزیک گوند کەوتووەتەوە\". ئەدیب جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار سەر بە قەزای زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، جگە لە بۆردوومان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی ١٥ تۆپ لە دەوروبەری هەر سێ گوندی شەرانش، ستەفلاتێ و بێهێرێ کەوتوونەتەوە، \"ئەو گوندانە خەڵکی تێدا ناژین، چونکە بە ناچاری و بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە زیاتر لە ساڵێکە چۆڵکراون، بەڵام بۆ ئاودێرانی رەز و بێستانەکانی خۆیان هەندێکجار دەچوونە سەر زەوییەکانیان. ئەمڕۆش کاژێر ١١: ٠٠ چەند جووتیارێک رۆیشتوونەتە گوندی شەرانش و لەلایەن هێزەکانی تورکیا تەقەیان لێ کراوە\". لەبارەی زیانەکان، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار رایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگر لە دەوروبەری گوندی شەرانش کەوتووەتەوە و زیانی ماددی کەوتووەتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵک دروستکردووە. گوندی شەرانش سەر بە ناحیەی دەرکارە لە سنووری قەزای زاخۆ، ساڵی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنی تورکیادا دوو خاڵی سەربازییان لە دووریی کەمتر لە سێ کیلۆمەتر لە گوندی شەرانش داناوە و بەردەوام ناوچەکانی ئەو سنوورە بۆردوومان دەکەن.", "summary": "فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی هەر سێ گوندی شەرانش، بهێرێ و ستەفلاتێ - یان لە سنووری ناحیەی دەرکار بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی ئەو گوندانە کەوتوونەتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار رایگەیاند، \"ئەمڕۆ ژمارەیەک جووتیاری ئەو گوندانە چوونەتە بێستانەکانیان ئاو بدەن، هێزەکانی تورکیا تەقەیان لێکردوون و بە ناچاری گەڕاونەتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/300720218", "category": "kurdistan", "summary_length": 341, "article_length": 2061, "summary_token_count": 154, "article_token_count": 930}, {"article": "ئەو گوندە نزیکەی ٥٠ ماڵ دەبێت و ژمارەی دانیشتووانی ٢٠٥ کەسە. نزیکەی ٤٠ ساڵ پێش ئێستا ئەو گوندە گوازراوەتەوە بۆ شوێنی ئێستای و ئێستاش کێشەیەکی گەورەی بوربور ئەوەیە کە هیچ رێگەیەک بۆ فراوانبوونی گوندەکە نییە. خەڵکی گوندەکە گواستنەوەی گوندەکەیان هەر لە ٤٠ ساڵ پێش ئێستاوە بە کێشەی سەرەکی دەزانن و پێیانوایە هەر ئەوە بووەتە هۆی پشتگوێخرانییان. بڕیارە حکومەت ئەو سێ گوندە بگوازێتەوە دەوروبەری کێوی چەرمین کە شوێنێکی بەربڵاوترە و رێگەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانە زۆرترە. خەڵکی ئەو گوندانە هێشتاش خۆیان بە خاوەنی زەوییەکانی دەوروبەری کێوی چەرمین دەزانن و حکومەتیش هەموو ئەو زەوییانەی وەک زەویی نیشتمانی بە ناوی حکومەتەوە تۆمار کردووە. خەڵکی ئەو سێ گوندە ١٤ ساڵە چاوەڕێی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی حکومەتن و لە هەموو دەرگایەکیان داوە بۆ گواستنەوەی گوندەکانیان و دەرچوون لەو بنبەستە، بەڵام بەرپرسانی خۆجێیی شاری سیروان دەڵێن، تائێستا هیچ داواکارییەکییان لەو بارەیەوە بە دەست نەگەیشتووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش چاوەڕێی کات و بودجەی گونجاون. ئێستا دانیشتووانی ئەو گوندانە سەرەڕای کێشەی هاتووچۆ و نەبوونی هەلی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، چەندین کێشەی دیکەی وەک نەبوونی ئینتەرنێت بۆ خوێندنی ئۆنلاینی منداڵەکانیان و نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویستی پزیشکی و ئاو و کارەباشیان هەیە و شەو و رۆژ بە ئومێدی گواستنەوەی گوندەکانیانن بۆ گەیشتن بە ژیانێکی لەبارتر.", "summary": "سێ گوندی سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام چەند ساڵە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و دوورەدەستیی شوێنی گوندەکانیان و نەبوونی رێگەی ستانداردی هاتوچۆوە داوای گواستنەوەی گوندەکانیان دەکەن. یەکێک لەوانە گوندی \"بوربور\"ە کە بە گوندی ١٥ی خورداد دەناسرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/250120212", "category": "kurdistan", "summary_length": 246, "article_length": 1258, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 584}, {"article": "پێشەوا هەورامانی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیژنەکەیان بڕیاری پێدانی کارەبای بە کەرتی تایبەت تاوتوێکردووە و بۆ وەرگرتنی وردەکاری و زانیاری، بڕیاریداوە هەفتەی داهاتوو کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان بکات، بۆئەوەی گفتوگۆ لەبارەی ئەو بڕیارەوە بکەن. نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کارەبا بداتە کەرتی تایبەت، بۆ ئەو مەبەستەش کارەبای هەرێمی کوردستان دەکرێتە سێ زۆن و دەدرێتە سێ کۆمپانیا، بەڵام ئەم بڕیارە کاردانەوەی لێکەوتەوە. دواتر وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا پشتڕاستیکردەوە، سێکتەری کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت، بەڵام دەڵێت \"ئەو بڕیارە کاریگەریی لەسەر نرخی کارەبا نابێت\". وەزارەتی كارەبا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە \"هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن بە مەبەست، یاخود بەبێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بە تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەڕاوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا\". وەزارەتی كارەبا لە روونکردنەوەکەیدا چەند زانیارییەکی بۆ \"بەرچاوڕوونیی هاووڵاتییان\" بڵاوکردووەتەوە و پێیوایە سەرجەم ئەم هەنگاوە و پرۆسەکە لە \"خزمەتی هاووڵاتییانی كوردستاندایە\". لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە: ١ - بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێری و سەرپەرشتی دەكرێت. ٢ - نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت. ٣ - دەبێتە هۆی باشتر كۆنتڕۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا. ٤ - رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازی و سووتانی محاویلەكان. ٥ - كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت. ٦ - زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لە هەردوو وەرزی هاوین و زستاندا. ٧ - ٧٠ % ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا. ٨ - كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبای شارەكان.", "summary": "لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کارەباوە کۆبووەوە و بڕیاریاندا هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمان، میوانداریی وەزیری کارەبا بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/131020209", "category": "kurdistan", "summary_length": 150, "article_length": 2037, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 891}, {"article": "پێشتر بە کارەبای نیشتمانی و ئەو کارەبایەی هەرێمی کوردستان لە ئێران هاوردەی دەکرد، ٢٤ کاژێر کارەبا بۆ پێنجوێن دابینکرابوو؛ ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی شەپۆلی سەرماوە کارەبای نیشتمانی لە سنوورەکە چەند کاژێرێک کەمی کردووە و ئەوەش ناڕەزایی بەشێک لە هاونیشتمانیانی لێکەوتووەتەوە. رۆژی دووشەممە ٢٤ - ٠١ - ٢٠٢٢ زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دۆخی سەختی سەرما بەردەوامە و بەستنی شەقامەکانیش هێشتا هەن. قایمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەش کردووە، \"لە رۆژانی رابردوودا ١٩ کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبوو، ئەوەش نیگەرانیی لێکەوتەوە. خۆشبەختانە بە هەوڵی دڵسۆزان بەگشتی و بەتایبەت قوباد تاڵەبانی و وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، کێشەی کارەبامان بۆ چارەسەرکرا\". سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوام، کە رۆژی شەممەی رابردوو دوو رۆژ پشوو راگەیێندرا و ئەمڕۆ کۆتایی دێت، زانا عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوە کرد، \"ئەگەر بەفر و باران نەبارێت، بڕیارمانداوە لە سبەینێ سێشەممەوە دەوام ئاسایی بکەینەوە\". لە وەڵامی نیگەرانیی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی لە پێنجوێن، شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاوکردەوە و باسی لەوە کرد، \"دوای ئەو شەپۆلە بەفربارین و سەرمایەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و قەزای پێنجوێن نزمترین پلەی تۆمارکرد، بەڵام شار و شارۆچکەکانی دیکەی سەر بە پارێزگای سلێمانیش هەمان کێشەی سەرمایان بۆ دروستبووه، لە چەند رۆژی رابردوودا له‌ناو شاری سلێمانی به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه پێنج بۆ شەش کاژێر کارەبای نیشتمانی بە شێوەی پچڕپچڕ به هاووڵاتییان دراوە، له کاتێکدا قەزای پێنجوێن ٢٤ کاژێر کارەبای به به‌رده‌وامی له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵی رابردووشدا هەبووە\". بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، \"دوای بڕانی کارەبای ئێران له پێنجوێن، بڕیاربوو بەکارهێنانی کارەبایان کۆنترۆڵ بکەن و بە ئاگاداریی ئیداره‌ی قەزاکە بڕیاردرا لە ٣٠ مێگاوات تێپەڕنەکات، کە ٥ مێگاواتی لە پشکی کارەبای هەرێم و ٢٥ مێگاواتیش لە پشکی کارەبای سلێمانی دابینکرا، بەوەش ٢٤ کاژێر کارەبایان هەبووە، بەڵام ئێستا سەرجەم فیدەرەکانی کارەبای قەزاکە ئۆڤەرلۆدن و ئێستا لایانداوه له‌و بڕە و ٣٦ مێگاوات به‌كاردەهێنن. ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێشتر هاوبەشەکان جۆزەیان هەبووە و ئێستا زۆربه‌ی لابراوه و کارەبایان فول کردووە، به‌و هۆیه‌وە کێشەی زۆر بۆ فیدەرەکان دروستبووه\". بەپێی راگەیێندراوی کارەبای سلێمانی، \"لەم چه‌ند رۆژەدا به‌هۆی زۆر به‌كارهێنان له شاری پێنجوێن، رۆژانه چوار كاژێر کارەبا دەبڕین و ٢٠ کاژێر کارەبامان بۆ دابینکردوون؛ بۆیە دەبێت هاووڵاتییانی پێنجوێنیش لە بارودۆخەکە تێبگەن و هاوشارییەکانی خۆیان ببینن، ئەو چەند کاژێرەش کە بڕاوه، کاتی بووە\". لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو مێگاواتانەی ده‌مێننەوە دوای نه‌خۆشخانه و پرۆژه‌كانی ئاو ٦٠٠ مێگاواته بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌رین، كه نزیكه‌ی ٦٧٠ هەزار هاوبه‌شه، له كاتێكدا شاری پێنجوێن ١٦ هەزار هاوبەشی هەیە. کارەبای سلێمانی باسی لەوەش کردووە، ئەوان بەرپرس نین لە گەرمکردنی ماڵەکان و دابینکردنی سووتەمەنی و ئەوە \"وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانە بەرپرسە لە دابینکردنی نەوت و غاز بۆ هاووڵاتییان\". لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، دوای هەوڵەکان و پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەروو خۆیان، بڕی مێگاواتی پێویستیان له پێدراوی هه‌رێمی کوردستان بۆ زیادكراوه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر کراوە.", "summary": "بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرماوە لە چەند رۆژی رابردوودا لە پێنجوێن پلەی گەرما بۆ زیاتر لە ٢٠ پلەی ژێر سفر دابەزی؛ لە زۆربەی شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش پلەی گەرما دابەزی و ئەوەش خواستی لەسەر کارەبا زیادکرد. ئەو خواستە زۆرەش بۆ کارەبا، بووە هۆی کەمبوونەوەی وزەی کارەبا. قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، لە ئەمڕۆوە ٢٤ کاژێر کارەبای نیشتمانی لە شارەکە دەبێت. کارەبای سلێمانیش رایگەیاند، وەکو پێنجوێن شوێنەکانی دیکەش ساردبوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/240120222", "category": "kurdistan", "summary_length": 419, "article_length": 3009, "summary_token_count": 190, "article_token_count": 1372}, {"article": "پنار کاڕا، فەرماندە لە راوێژکاریی میدیا و کۆمەڵایەتیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا چەند ئامارێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی گوتەکانی پنار کاڕا، تورکیا لە ١ - ١ - ٢٠٢٢ ـەوە لە باشووری کوردستان ٨٣ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە کە ١٧ ئۆپەراسیۆنیان گەورە بوون و ٦٦ ئۆپەراسیۆنەکەی دیکە مامناوەند بوون. بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، \"لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ٩٢ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە گیانیان لەدەستداوە. \" هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی بەرگریی تورکیا، \"لە تەمموزی ٢٠١٥ ـەوە لە باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان ٣٣ هەزار و ٩٧٦ گەریلا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە. \" بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لەلایەن پنار کاڕا خوێندرایەوە، \"لە ١ - ١ - ٢٠٢٢ ـەوە لە ناوچەکانی تەلڕەفعەت و منبجەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ٢٦٠ جار هێرشیانکراوەتە سەر و سوپای تورکیاش وەڵامیداونەتەوە و لەو ماوەیەدا ٦١٦ شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە. \" رۆژی شەممە ٢ ـی نیسانی ٢٠٢٢، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە لە راگەیێندراوێکدا ئەوە دەخاتەڕوو، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانیان لە سێ چالاکیی جیاوازدا لە ناوچەی خواکوڕکی هەرێمی کوردستان، \"نۆ سەربازی تورکیایان کوشتووە و ئۆتۆمبێلێک و دوو سەنگەریشیان تێکداون. \" بەپێی راگەیێندراوەکەی هەپەگە، \"رۆژی ٢٧ ـی ئادار گەریلاکان لە گردی کەڤۆرتێ سەربازانی تورکیایان کردونەتە ئامانج و دوو سەربازیان کوشتووە. رۆژی ٢٩ ـی ئاداریش گەریلاکان لە دەوروبەری گردی لێلکان ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و چوار سەربازیان کوشتووە. \" لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، \"رۆژی ٣٠ ـی ئادار لە گردی لێلکان تەقەیان لە سەربازانی تورکیا کردووە و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژران. \" ئاماژە بەوەش دەکات، \"لە رۆژانی ٢٧ ـی ئادار تاوەکو ١ی نیسان، سوپای تورکیا چەندین ناوچەی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان و تۆپباران کردووە. \"", "summary": "وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی ٩٢ گەریلا و هەپەگەش کوژرانی نۆ سەربازی تورکیای لە باشووری کوردستان راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0204202216", "category": "kurdistan", "summary_length": 115, "article_length": 1792, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 829}, {"article": "ساڵح محەممەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان رایگەیاند، \"ئێمەش وەکو بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان گومانمان هەبوو کە لەو شوێنە ناوچەی شوێنەواری هەبێت، چونکە چەند ساڵێک پێش ئێستا لە تەنیشت ئەم شوێنە کارمان کردووە و پاشماوەی کاشیەکانمان دۆزیوەتەوە، بتوانین کارێک بکەین نە پرۆژەکە دوابکەوێت و نە شوێنەوارەکانمان لەدەسبچێت، سامپڵێک لەو شوێنە وەربگرین کاری کنەوپشکنینی تێدا ئەنجام بدەین بۆ دەستکەوتنی مێژوو و شارستانیەتی ئەم ناوچەیە\". بەپێی ئاماری شوێنەواری گەرمیان، لە سنووری گەرمیان ٥٠٠ ناوچەی شوینەواری هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ٢٥٠ یان تۆمارکراون، دۆزینەوەی ئەو پارچە شوێنەوارانەش وایکردووە شوێنەوارناسان گومانیان هەبێت لە هەبوونی چەندین شوێنەواری دیکە لە ناوچەکە. محەممەد عەلی، شوێنەوارناس ئاماژە بەوە دەکات، \"گردی شوێنەواری لەبەرئەوەی گردێکی تەواوە، شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ بووە لە کۆندا، رەنگە جگە لە خانوو، جگە لە رێڕەوی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری کە ئەو ماوەیە لە مێژوودا هەبوون لەگەڵ گۆڕستان و گۆڕ و هەموو ئەو شتانەی تێدابێت، گومان دەکەین شارێکی تەواو بووبێت لێرە\". شارەوانیی کەلار کارکردنی لەو بەشەی پرۆژەکە، کە شوێنەوارەکەی تێدا دۆزراوەتەوە، راگرتووە؛ تاوەکو ئەوکاتەی تیمەکانی شوێنەوار کارەکانیان تەواو دەکەن.", "summary": "لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی نێو بازاڕی کەلار، چەند پارچە شوێنەوارێک دەدۆزرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان لە رێگەی تیمێکی شارەزاوە، کنەوپشکنین بۆ شوێنەوارەکە دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/201020214", "category": "kurdistan", "summary_length": 184, "article_length": 1111, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 494}, {"article": "بە گوتەی محەممەد رەزا درەند، سەرۆکی ئەنجوومەنی هونەری نواندنی کرماشان، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە تاوەکو ٢٠١٦ حکومەت بڕی ١٠٤ ملیۆن تمەن (بە نرخی ئەو کاتی دۆلار نزیکەی ٣٥ هەزار دۆلار) قەرزداری هونەرمەندان بووە، کە لەو بڕە حکومەت ١٠ ملیۆن تمەنی داوەتەوە. ١٠ ملیۆنی دیکەی ئەنجوومەنی هونەری نواندنی ئێران دایەوە و بڕێکیشی شارەوانی قەرەبووی کردەوە، بەڵام قەرزەکەی دیکە هێشتا نەدراوەتەوە. وەک محەممەد رەزا درەند دەڵێت، ساڵی ٢٠١٦ ش حکومەت بڕی ٤٧ ملیۆن تمەن (٣٤ هەزار دۆلار) بۆ نواندنی کۆمەڵێک شانۆ و ناردنی هونەرمەندان بۆ فستیڤاڵەکان قەرزدار بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیداوەتەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی هونەری نواندنی کرماشان گوتی، \"بەپێی یاسا، بەڕێوەبەرایەتیی کولتووری کرماشان دەبێت پشتگیری لە چالاکییەکانی بواری نواندن بکات، بەڵام نەیکردووە و ئەگەریش کردبێتی بۆ هەندێک کەسی تایبەت و نزیک لە خۆیان بووە و هونەرمەندانی دیکە بە پارەی خۆیان لە فیستیڤاڵەکاندا بەشدارییان کردووە. \" هەموو ئەم پارەیە و پارەی دیکەش کە حکومەت قەرزداری شانۆکارانی کرماشانە بۆ ساڵانی رابردوو دەگەڕێتەوە کە نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار زۆر دانەبەزیبوو. سەرۆکی ئەنجوومەنی هونەری نواندنی کرماشان هیوای خواست بەرپرسی نوێی رێکخراوی کولتووری کرماشان قەرزەکانی بەرپرسانی پێشوو بداتەوە.", "summary": "سەرۆکی ئەنجوومەنی هونەری نواندنی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، چەند ساڵێکە حکومەتی ئێران قەرزداری ٣٥٠ هونەرمەند و گرووپی شانۆکارە، جگە لەوەش بەڕێوەبەرایەتیی کولتووری کرماشان بۆ هەندێک لە چالاکییەکانی قەرزی لەو ئەنجوومەنە وەرگرتووە، بەڵام نەیداوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060420224", "category": "kurdistan", "summary_length": 260, "article_length": 1131, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 506}, {"article": "رۆژی سێشەممە ٢٢ - ٣ - ٢٠٢٢، عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی و ئەندامی ئەو شاندەی بڕیارە سەردانی بەغدا بکەن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئێمە سبەینێ چوارشەممە سەردانی بەغدا دەکەین؛ ئامانجمان بەدەستهێنانی پشتیوانییە بۆ رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق\". بە گوێرەی نەریتی سیاسیی دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق، پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە، ژمارەیەک کوردیش خۆیان بۆ پۆستەکە بەربژێر کردووە، دیارترینیان رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرهەم ساڵح، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانن. ئەمڕۆ سێشەممە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە دەست بە گفتوگۆ بکات لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دانیشتنەکەی ٢٦ ـی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی نوێنەران\". هەر ئەمڕۆ حاکم رزگار حەمەئەمین، یەکێک لە بەربژێرانی کورد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"ئەگەر پارتی و یەکێتی رێکنەکەون لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش، من ئامادەم ببمە بەربژێریان و بەربژێری هەموو گەلی کورد\". رۆژی ١٠ ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢١، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ سەرۆککۆمار و کابینەی نوێی حکومەت هەڵنەبژێردراون. بڕیارە ٢٦ ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆببێتەوە.", "summary": "بڕیارە سبەینێ چوارشەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆببێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2203202217", "category": "kurdistan", "summary_length": 114, "article_length": 1355, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 636}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد حەلبووسی لە هەژماری تویتەرەکەی رایگەیاند: \"هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هەولێری ئارام سەرکۆنە دەکەین، ئەو تاوانە زیادکردنێکی مەترسیداری گرژییە و بەئامانجکردنی ئاسایشی عێراقە، بۆیە دەبێ هەمووان هاوئاهەنگ بن لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی عێراق، هاوکات دەبێ تووندترین سزا بەسەر هەر کەسێک بسەپێندرێت کە ئاسایشی نیشتمان و هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج\". ئەمە لە کاتێکدایە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە لایەنە تایبەتمەندەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەس و لایەنانەی کە ئەو مووشەکانەیان ئاراستەی هەولێر کردووە. کاژێر ٠٩: ٣٠ ـی شەوی دووشەممە ١٥/٢/٢٠٢١، چەند مووشەکێک لە گەڕەکی وەزیران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند شوێنێکی دیکەی شاری هەولێر کەوتنەخوارەوە. بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، جگە لە زیانی ماددی، لەو هێرشە بەڵێندەرێک کە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاری دەکرد کوژرا، هاوکات ٥ بەڵێندەری دیکەش کە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی کار دەکەن و ٣ کەسی سڤیلیش برینداربوون، هەروەها سەربازێکی ئەمریکی برینداربوو. لە لایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاندووە، ١٤ مووشەک لە دەرەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە، بەو هۆیەوە بەڵێندەرێکی سڤیل کوژراوە و پێنج ئەمریکیش بریندارن. بەرپرسێکی کۆشکی سپی دەڵێت جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە هێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە، کە مەترسی لێدەکرێت گرژی و ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچەکە بەدوای خۆیدا بهێنێت.", "summary": "محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر \"هەولێری ئارام سەرکۆنە دەکەین\"، ئەو تاوانە زیادکردنێکی مەترسیداری گرژییە و بەئامانجکردنی ئاسایشی عێراقە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160220213", "category": "kurdistan", "summary_length": 181, "article_length": 1455, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 661}, {"article": "چیا شەریف، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئامادەکارییان کردووە بۆ سەردانی پۆڵەندا و ئەگەر هەموو رێکارەکان تەواوبن لەم هەفتەیەدا سەردانی پۆڵەندا دەکەن. لەبارەی ژمارەی کۆچبەرانی باشووری کوردستان لەسەر سنووری بێلاڕووس - پۆڵەنداش ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەکە نازانرێت چەندە بەڵام \"سێ بۆ چوار هەزار کۆچبەری کورد لە سنوورەکە ماون\". ئەو ئەندامەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە رووسیا قسەی کردووە و ئەویش پێی راگەیاندووە، هەزار بۆ ١٥٠٠ کەس ناوی خۆیان نووسیوە بۆئەوەی بگەڕێنەوە \"لە ماوەی ٢٠ خولەکیشدا ٨٦ خێزانی کورد ناوی خۆیان نووسیوە بۆئەوەی بگەڕێنەوە، کە هەر خێزانێک چوار بۆ پێنج کەسن\". بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بێلاڕووس رێگە بە کۆچبەران نادات بچنە مینسک و وەکو کارتێکی گوشار دژی پۆڵەندا بەکاریاندەهێنێت. بەشێک لە کۆچبەران لەکاتی هەوڵدان بۆ چوونە نێو وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پارەیەکی زۆریان خەرجکردووە و ئێستاش کارەکانیان لەدەستداوە، لەوبارەیەوە چیا شەریف دەڵێت، ناتوانن هیچ شتێک بۆ ئەو کەسانە بکەن و هاوکارییەکان تەنیا بۆ گەڕانەوەیانن. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکوەزیرانی پۆڵەنداوە پێگەیشت و باسیان لە پرسی کۆچبەرانی سەر سنووری وڵاتەکە لەگەڵ بێلاڕووس کرد، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە، \"هەردوولا هاوڕا بوون کە کۆچبەران، لەلایەن قاچاخچییەکانەوە هەڵخەڵەتێندراون و بوونەتە قوربانیی تاوانێکی رێکخراو\". ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٨ - ١١ - ٢٠٢١ یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بێلاڕووسەوە گەیشتەوە هەولێر کە لە کۆی ٤٣١ کۆچبەر، نزیکەی ٩٥ % یان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.", "summary": "ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە رووسیا رایگەیاندووە، هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکە لەو کۆچبەرانەی لە بێلاڕووسن، ناویان نووسیوە بەمەبەستی گەڕانەوەیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/191120215", "category": "kurdistan", "summary_length": 237, "article_length": 1604, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 725}, {"article": "نووسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ - ١١ - ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ مەلا بەختیار قسەی کردووە و هەواڵی تەندروستی پرسیووە و هیوای خواستووە کە ئەوەی روویداوە دوا رووداوی ناخۆش بووبێت بەسەر مەلا بەختیاردا بێت. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەلا بەختیاریش سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کردووە. رۆژی شەممە ١٣ - ١١ - ٢٠٢١ و دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ نزیکەی سێ هەفتە لە ئەڵمانیا، مەلا بەختیار لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان. رۆژی ٤ - ١١ - ٢٠٢١ زوها داژدلن، پزیشکە تایبەتەکەی مەلا بەختیار قسەی بۆ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی، سێ ماددەی جیاواز لە جەستەیدا بوون. زوها داژدلن لەو بارەوە گوتی: \"سێ ماددەمان بەدیکردن. یەکەم ماددە بریتییە لە جیوە، دووەم ماددە ئەنتیمۆن و ماددەکەی دیکەش مسە؛ ئەو ماددەی جیوەیەی کە لە خوێنەکەیدا لای ئێمە دەرکەوت، هەمان شت بوو کە لە پشکنینەکانی پێشوویدا و پێش ئەوەی بێتە نەخۆشخانەکەمان، بۆی کرابوو و دەرکەوتبوو\". رۆژی ١٣ - ١١ - ٢٠٢١ و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، مەلا بەختیار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا کەمێک لەبارەی ژەهرخواردنەکەی قسەی کرد و گوتی، \"ستەمێکی گەورە\" لە خۆی، بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن کراوە و رایگەیاند: \"ئێمە جاران خۆمان بە کوشت دەدا بۆ ئەوەی هاوڕێیەکمان دەست دووژمن نەکەوێت، بەڵام بەداخەوە دوای چوارەمین کۆنگرەی یەکێتییەوە وایلێهات خەڵک خوا خوای بێت هاوسەنگەرەکانی لەناوبچن یان خۆی هەوڵی لەناوبردنیان بدات\". سەرەتا مەلا بەختیار چووە ئوردن و لەوێ پشکنینی بۆ ئەگەری ژەهرخواردکردنی کرد، لەبارەی ئەو کاتەی لە ئوردن بوو مەلا بەختیار دەڵێت، \"کاتێک لە عەممان بووم، تێگەیشتم کە چیم بەسەر هێندراوە؛ بە پشکنین لە نەخۆشخانەی خالیدیە، دکتۆرەکان پێیان گوتم ماوەیەکی کەم لەبەردەم ژیانت ماوە و فریابکەوە؛ ناچار تەلەفۆنم بۆ هەڤاڵ قوباد کرد، پێم گوت ئەمە سەرگوزەشتەی منە، تکایە هەم بە پەیوەندییەکانی حکومەت بڵێ، هەم بە جەنابی سەرۆکی هەرێم بڵێ.. ٥ خولەکی نەبرد جەنابی سەرۆکی هەرێم تەلەفۆنی بۆ کردم، دوای ٧ بۆ ٨ خولەک جەنابی خاوەن شکۆی پاشای ئوردن هاتە سەر خەت، گوتی تۆ میوانی منیت، نوێنەرەکانی خۆی نارد بۆلای من، دەستبەجی منیان برد بۆ پشکنین، دەستبەجێش رەزامەندی لایەنی فەرمی وەرگیرا کە لە پشکنینی تایبەتی بە زووترین کات دەریبخەن کە من چیمە، واشیان کرد\". مەلا بەختیار سوپاسی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاشای ئوردن دەکات و دەڵێت: \"سوپاسی خاوەن شکۆی ئوردن دەکەم، بێ راددەش سوپاسی جەنابی سەرۆکی هەرێم دەکەم، کە مەگەر بەس جەنابی مام جەلال زیندوو بکەیتەوە ئەوەم بۆ بکات، سوپاسی هەموو ئەو دڵسۆزانە دەکەم، کە دڵسۆز بوون، هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە دا، \"ساڵانی دیکە چۆن بووم، هەروا دەبم، کەس چاوەڕێی ئەوە نەکات هەڵوێست و بیر و مەبادیئی خۆم بگۆڕم\". ئەمڕۆش مەلا بەختیار کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و وردەکاری لەبارەی ژەهرخواردنەکەی خستەڕوو.", "summary": "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەواڵی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەپرسێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1411202126", "category": "kurdistan", "summary_length": 150, "article_length": 2671, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 1243}, {"article": "ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ - ١٢ - ٢٠٢١، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی روونکردنەوەیەکی لەبارەی هاوبەشەکانی پێوەری زیرەک بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: \"ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەهۆی بارزۆری (بەکارهێنانی زیاتر لە ٤٠ ئەمپێر) یان هەر گرفتێی دیکە دەکوژێتەوە و پاش ٢٥٠ چرکە ناگەڕێتەوە، لەبەر بوونی گرفت لە هێڵی ساردی کارەباکەیانە\". سەبارەت بەو کێشەیە و چارەسەرکردنیشی، هاتووە: \"ئەو هاوبەشانەی کە ساردی کارەباکەیان تەواو نییە و هێڵی ئەرزی (Earthing) یان نییە، یان هێڵی ئەرزیان تەواو نییە، تووشی گرفتی نەهاتنەوەی کارەبا لە ماوەی دیاریکراودا دەبن، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا بەپێی ستاندارە جیهانییەکانی کارەبا، هێڵی ساردی کارەبایان تەواو بێت و بەشێوەیەكی تووند بە ئەرزەوە گرێ درابێت و هێڵی ئەرزیان هەبێت\". عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لێژنەی پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ - ١٢ - ٢٠٢١، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن و ٨٠ هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەستراون، کە ژمارەیان نزیکەی ملیۆنێک ٥٠٠ هەزار هاوبەشن، بەوەش رێژەی ئەو هاوبەشانەی پێوەری زیرەکیان بەستووە دەگاتە ٧٦ % \". گوتیشی: \"تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەستنی پیوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی سەنتەری شارەکان تەواودەبێت\". پێوەری زیرەک، یەکێکە لەو رێگایانەی بەپێی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەفێڕۆچوونی کارەبا و رێکخستن و کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا لەرێگەی پێدانی ٤٠ ئەمپێر کارەبا بۆ هەر هاوبەشێک.", "summary": "لێژنەی پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت بەشێک لەو ماڵانەی پێوەری زیرەکیان بەستووە و تووشی گرفتی نەهاتنەوەی گرفتی کارەبایان لەکاتی دیاریکراو هەیە هێڵی ساردی کارەبایان هەیە و دەبێت چارەسەری بکەن، ئەندامێکی لێژنەی پێوەری زیرەکیش دەڵێت: \"رێژەی ٧٦ % ی هاوبەشانی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1212202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 315, "article_length": 1399, "summary_token_count": 138, "article_token_count": 647}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢١، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: \"ئێستا دڵسۆزی و پەرۆشی لەوەدایە چەندە دەبیتە بەشێک لە چارەسەر بۆ کورد و کوردستان، نەک تەرەفگیری و خۆهەڵواسین بەم لێپرسراو و ئەو لێپراوسراودا.. ببیتە بەشێکی چارەسەری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، نەک ببیتە مایەی قوڵکردنەوەی کێشە و ئازارەکان کە ئەمەیان دواجار مایەی شەرمەزاری مێژووە\". سەبارەت بەهەڵوێستی خۆشی لەبارەی کێشە نێوخۆییەکانی نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە سەرەتاکەی بۆ رۆژی ٨ی تەمموز دەگەڕێتەوە کاتێک بەهۆی گۆڕینی بەرپرسانی دەزگاکانی دژەتیرۆر و زانیاریەوە هاوسەرۆکانی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی کەوتنە تۆمەتبارکردنی یەکدی و نزیک بوو لە بەکارهێنانی هێز لەدژی یەکدی، مەلا بەختیار گوتی \"ھەموومان پەرۆشی ئەم دۆخەین، کە نەدەبوو ئەم یەکێتییە گەورە و گرانە، خۆی بخاتە بەردەم لۆمەی خەڵک\". مەلا بەختیار هەروەها دەڵێت\" دڵسۆزی پەرژینێکە لەبەردەم پلانگێڕییەکاندا، ھەر بۆیە بەم دڵسۆزییەش دەتوانیین ھەڵبسینەوە و کێشەکانی چارەسەر بکەین\". مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەو قسانەی بۆ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی تیرەی میکایەلی هۆزی جاف کردووە، کە ئەمڕۆ دووشەممە سەردانیان کردبوو. دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر سەرەتای کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، هێشتا هیچ چارەسەرێک بۆ کێشەکان نەگەیشتووەتە بەرهەم و چەند جارێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی مەترسیی بەکارهێنانی هێز بڵاوکرایەوە، بەهۆی فەرمانی دەستگیرکردن کە بۆ لاهوور شیخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و دوو لە براکانی دەرچووە. مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەڵێت: \"بەداخەوە لە کوردستان ھاوپەیمانییەکی ستراتیژییەکی راستەقینە و پەیوەندییەکی دروست لەنێوان پارت و لایەنە سیاسییەکاندا نییە و ھەموو ئەمەش بۆ شەڕی بەرژەوەندی و ئەو ھەموو دزی و گەندەڵییە دەگەڕێتەوە کە ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە\". مەلا بەختیار زیاتر لەبارەی گەندەڵییەوە قسە دەکات و دەڵێت: \"گەندەڵی لە سەرانسەری کوردستاندا ھەیە و ھەریەک بەناوی ھێز و عەشرەتێکەوە خەریکن، تەنانەت ئەگەر بازاڕی ئازاد نەبووایە و دەیان ھەزار کەس لەبواری کاری ئەھلی کاریان نەکردایە، ھەموو سێکتەرەکان بەدەست حکومەتەوە بووایە، ئەوا خەڵک لەسەر جادەکان لەبرساندا دەمردن! بۆیە ناڕەزایەتی گەیشتووەتە لووتی خەڵک. \" لەبارەی رەوشی عێراقیشەوە، مەلا بەختیار دەڵێت \"بەداخەوە ھێشتا عیراق کە یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دوای ١٧ ساڵ لەئازادبوون لە حوکمی بەعس، گەندەڵی بەرادەیەک بەربینی گرتووە، کە تەنانەت ئاوی خواردنەوەی نییە و لەدۆخێکی تەواو خراپدایە. ئەمەش سەلمێنەری ئەو واقیعەیە کە ھێشتا ئەم وڵاتە نەیتوانیوە سەرکردەی خۆی دروستبکات و حیزبێکی راستەقینەی خەمخۆر لەم وڵاتەدا دروست نەبووە، ھەر بۆیە دەسەڵاتی باش، سیستەمی باش و دادپەروەر دروست نابێت و یاساش ناسەپێت\".", "summary": "مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت کێشەکانی یەکێتی و رووداوەکانی دوای ٨ی تەمموز بوونەتە مایەی نیگەرانی بۆ خەڵک، نەدەبوو یەکێتی خۆی بخاتە بەر لۆمەی خەڵک، داواش دەکات بە لێژنەی لێکۆڵینەوەی حیزبی یان حکومی بێت کێشەکان یەکلاییبکرێنەوە و کۆتایی پێبهێنرێت، ئیدی بڕیاری لێخۆشبوون یان سزا بدرێت و کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0908202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 355, "article_length": 2630, "summary_token_count": 166, "article_token_count": 1209}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، \"له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه عێراقییه‌كان خێراتر و ئاسانتر داواكاریی وه‌رگرتنی ڤیزای ستیكه‌ر به مه‌به‌ستی سه‌ردانی توركیا، ئه‌نجامبده‌ن؛ كاره‌كانی فراوانكردنی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا، درێژه‌یان هه‌یه\". له زاخۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی ڤیزا سه‌ر به كۆمپانیای Gateway Managementـە، كه كاری دابینكردنی ڤیزایه. هاکان کاراچای، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەش داوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا ئەو ناوەندە دەکەنەوە و چیدیکە پێویست ناکات خەڵک لە زاخۆوە بۆ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی شاری دهۆک بکات.", "summary": "بەگوێرەی راگه‌یێندراوێك كه له هه‌ژماری تویته‌ری كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ له شارۆچكه‌ی زاخۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا دەکەوێتەوە کار.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/12122020", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 609, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 268}, {"article": "بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، منداڵەکە ناوی راوێژ عوسمانە و تەمەنی نۆ ساڵ بووە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ١٠ - ٨ - ٢٠٢١ دیارنەما، کاژێر ١١: ٣٠ی شەو لە نێو بیرێکدا تەرمەکەی دۆزرایەوە. لەبارەی رووداوەکە، ئەمڕۆ ١١ - ٨ - ٢٠٢١ موقەدەم بەرزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"رووداوەکە لە گەڕەکی سەرای هەڵەبجە بووە. منداڵەکە قوتابی بووە و ئەو بیرەشی تەرمەکەی تێدا دۆزراوەتەوە ئاوی تێدا نییە. شوێنی ئەشکەنجەش بە جەستەی منداڵەکەوە دیارە\". تیمی بەڵگە و تاوان لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە تەرمی منداڵەکەیان دەرهێناوە و ئەو کەسەش بە تۆمەتی تاوانەکە دەستگیرکراوە، بە گوتەی بەرزان عوسمان، تەمەنی ٢٥ ساڵە و دانیشتووی هەمان گەڕەکی هەڵەبجەیە. پۆلیس دۆسیەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و بەپێی ماددەی ٤٠٦ تۆمەتبارەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.", "summary": "تەرمی منداڵێک، دوای چەند کاژێرێک لە دیارنەمانی، لە بیرێکدا لە شاری هەڵەبجە دۆزرایەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/110820212", "category": "kurdistan", "summary_length": 178, "article_length": 769, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 385}, {"article": "رۆژی دووشەممە ١٥ - ١١ - ٢٠٢١، عەقید کاروان مەجید میرخان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەمڕۆ خۆم چووم و کۆتاییم بە کێشەی نێوان دادوەرێک و پۆلیسێکمان هێنا\". سەبارەت بە کێشەی نێوانیان و هۆکاری سکاڵاکە، عەقید کاروان گوتی، \"ئەو دادوەرە و پۆلیسەکەی ئێمە پێشتر یەکیان ناسیوە و کێشەیەکی کۆنیشیان هەبووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە بازگەی تۆپزاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە کاتی دانانی بازگە و لێپرسینەوە لە شۆفێران، لە کاتی قسەکردن و گفتوگۆکردنی کارمەندی رێگەپێدراوی ھاتووچۆ، محەممەد عەبدولڕەحمان، لێكتێنەگەیشتن لە نێوانیان دروستبووە، بەھۆیەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر کارمەندەکە رادەگیرێت و ئەمڕۆ دووشەممە ئازادکرا\". بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیە گوتیشی، \"دادوەرەکە بە پۆلیسەکەی گوتووە کە دادوەرە، بەڵام پۆلیسەکە گوتوویەتی باشت دەناسم و دەستی لێ راوەشاندووە\". بە گوتەی عەقید کاروان مەجید میرخان، هەردوو لایەنی دۆسیەکە لە داواکانیان کشاونەتەوە و \"هیچ کێشەیەکیان نەماوە\".", "summary": "دەنگۆی جۆراوجۆر لەسەر دەستبەسەرکردنی پۆلیسێکی هاتووچۆ لە کۆیە لەسەر داوای دادوەرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیەش دەڵێت، \"رووداوەکە بەو شێوەیە نەبووە کە وروژێندراوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/151120215", "category": "kurdistan", "summary_length": 200, "article_length": 885, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 418}, {"article": "رێوڕەسمەکە دوو کاژێری خایاند و ژمارەیەک لە ئەدیب و نووسەران قسەیان لەسەر رۆڵ و کاریگەریی پەرتەو کرماشانی و ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی کرد. لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا کەسوکاری پەرتەو کرماشانی رایانگەیاند، بەهۆی رێنماییەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا لە ماڵەوە پرسەی بۆ دانانرێت. پەرتەو کرماشانی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەهۆی هەڵکشانی تەمەن لە تەمەنی ٩١ ساڵی لە کرماشان کۆچی دواییکرد. بەهرام فازڵی، بەڕێوەبەری گشتیی کولتووری کرماشان رایگەیاندبوو، ئامادەن لە بەشی تایبەت بە ناودارانی گۆڕستانی کرماشان بە خاکی بسپێرن، بەڵام کەسوکاری پێیان باشبوو لەو شوێنە بنێژرێت کە پێشتر دیاریکرابوو. - ساڵی ١٩٣١ لە کرماشان لەدایکبووە - بە زمانەکانی کوردی و فارسی شیعری نووسیوە - لە ناسراوترین شاعیرەکانی هاوچەرخی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە - بەرهەمەکانی وەرگێڕدراونەتەسەر زمانەکانی دیکە - شیعرە کوردییەکانی بە شێوەزاری کەلهوڕین و لە دیارترین شیعرە کوردییەکانی \"چە بوو، کزە، نەخشی سەراو، وەتم، خەرمان سزیا و ئەرمەنی\"ن. - ساڵی ٢٠١٩ لە کۆنگرەی ناودارانی کورد کە لە سنە بەڕێوەچوو، وەکو ناودارێکی کورد رێزی لێگیرا. - ساڵی ١٩٩٨ بەرهەمە شیعرییەکانی بەناوی \"کوچەباخەکان\" بڵاوکرانەوە و تاوەکو ئێستا چەندجارێک چاپکراونەتەوە و بەرهەمی نوێی بۆ زیادکراوە. - لە ٢٥ - ١ - ٢٠٢٢ لە کرماشان لە تەمەنی ٩١ ساڵی کۆچیدوایی کرد", "summary": "کاژێر ١١: ٠٠ ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەدیب، نووسەر و چالاکڤانانی ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی شاعیری ناسراوی کورد، عەلی ئەشرەف نۆبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی لە گۆڕستانی باخی فیردەوسی کرماشان بەخاکسپێردرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2701202212", "category": "kurdistan", "summary_length": 244, "article_length": 1184, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 539}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ ـی نیسانی ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، \"مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای سەردانێکی فەرمیی بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، گەیشتەوە هەولێر. \" مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ، بەرگری، پەروەردە، وزە و بازرگانی کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کراوە. بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆنسوڵخانەی هەیە و یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە و ژمارەیەک سەربازی بەریتانیش لە هەرێمی کوردستانن. لە راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوە هاتووە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی هیوای خواستووە کە دەرفەتی هەبێت سەردانی هەولێر بکات.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای سەردانێکی چوار رۆژە لە بەریتانیاوە گەڕایەوە هەولێر. لە سەردانەکەیدا مەسرور بارزانی لەگەڵ بۆریس جۆنسن و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2204202217", "category": "kurdistan", "summary_length": 181, "article_length": 896, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 381}, {"article": "جێگیربوونی هێزە هاوبەشەکە دوای ئەوە دێت دوو شەوی رابردوو لهێبان کەوتە بەر هێرشی داعش و خەڵکی ناوچەکە بەناچاری چۆڵیان کردبوو سەعدی عەلی، فەرماندەی فەرماندەیی هەولێری پێشمەرگە رایگەیاند، \"کێوماڵی ناوچەکەمان کردووە، شەویش لەو سنوورە زانیاریمان هەبوو داعش جموجوڵی هەبووە تەقەمان لێکردن، لە نووسینگەی جەنابی سەرۆک فەرمان هات چاومان لەو خەڵکەبێت، ئێمە شەویش هێزمان هێنایە پێشتر؛ هێزی پێشمەرگە لێرەیە، ئەو سنوورە لە نێوان هەردوولامان بوو، بەڵام ئێستا ئێمە زیاتر دەستکراوە دەبین\". هاوئاهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە ئاستی باڵا رێککەوتنی لەسەر کراوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، \"ئەم هاوئاهەنگییە لە تەواوی سنووری مەخموور و نەینەوا لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە\". دانیشتووانی لهێبان کە شەوی رابردوو گوندەکەیان چۆڵکردبوو، گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەیوب شەوی رابردوو بەگریانەوە حەسرەتی بۆ گوندەکەی دەکێشا، زیاتر لە ٧٢ کاژێر بوو چەکی لەشان نەکردبووەوە، ئەوکاتەی هێرشکرایە سەریان تا بەرەبەیان رووبەڕووی چەکدارەکان بووبووەوە. ئێستا کە پێشمەرگە چوون بۆ پاراستنی، دەستی بە کارەکەی خۆی کردەوە و چووەتەوە بۆ لای مەڕ و ماڵاتەکەی. کۆمەڵێک گەنج کە لە گوندی شەحەلەوە چوون بۆ بەدەمەوەچوونی خەڵکی لهێبان، دەڵێن، ناوچەکەیان لە مەترسیدایە و ئەگەر ئەوەی لە لهێبان جێبەجێکرا، پەلنەهاوێژێ بۆ ناوچەکەیان، رەنگە خەڵک توانای بەرگریی زیاتری نەمێنێ. لە بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچووخ تا سەرگەڕان حەوت گوند هەن، جگە لە لهێبان گوندەکانی دیکە چۆڵکراون، بەڵام ئومێدی ئەوە هەیە بە گەڕانەوەی ئاسایش بۆ لهێبان گوندەکانی دیکەش ئاوەدانیان بۆ بگەڕێتەوە.", "summary": "هێزێک لە فەرماندەیی هەولێری پێشمەرگە و فیرقەی ١٤ی سوپای عێراق چوونە نێو گوندی لهێبان لە سنووری سەرگەڕان، هێزەکان سەنگەری هاوبەش لە دەوروبەری گوندەکە لێدەدەن و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوانیان هەبوو پڕی دەکەنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0612202125", "category": "kurdistan", "summary_length": 211, "article_length": 1490, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 682}, {"article": "تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند، فەریدە ئیلیاس جردۆ کە رزگاربووی دەستی داعشە ئەمڕۆ کاژێر ١٢: ٠٠ی نیوەڕۆ لە دووڕیانی بۆرگ لە باکووری چیای شنگال ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە بە سەختی برینداربووە، کەمێک پێش ئێستاش گیانی لەدەستدا. فەریدە تەمەنی ٣٠ ساڵە، دایکی دوو منداڵە و بەشێک لە کەسوکارەکەی، لەنێویاندا هاوژینەکەی، لەژێر دەستی داعشدان و خۆیشی چوار ساڵ پێش ئێستا لەدەستی داعش رزگاری بووە. مامی فەریدە بە رووداوی راگەیاند، فەریدە خەڵکی کۆمەڵگەی بۆرگە.", "summary": "ژنە رزگاربوویەکی دەستی داعش لە باکووری چیای شنگال ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0408202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 96, "article_length": 473, "summary_token_count": 46, "article_token_count": 225}, {"article": "لە رادیۆ و میدیای ئەو کاتی حیزبەکان گوترا، \"کەرکووک تاجی سەرکەوتنی راپەڕینی کردە سەر\"، لە راپەڕینی کەرکووک نزیکەی ١٠٠ کەس شەهید بوون، جوامێری و شەڕی گەورە لە مەعەسکەر خالید تۆمار کرا، لالۆ رەنجدەر هونەرمەند و خەڵكی کەرکووک دەڵێت، \"دایکم شێرە ژنێکی ئازا بوو چووە سەر ئەمن و بارەگای بەعسیەکان، دوایی تۆپێک لە نزیک ماڵمان تەقیەوە، دایکم خێزانم و کچەکەم کوژران. \" کەرکووک بۆ حکومەتی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە گرنگ بوو، نەیاندەویست بە دەست کوردەوە بێ، بەیانییەکەی حکومەتی عێراق لە دژە هێرشێکدا بە هێزی ئاسمانی و زەوینی هێرشی کردە سەر کەرکووک. بۆ ئەوەی لە کەرکووک راپەڕین نەکرێت، لە بەرەبەیانی رۆژی ١٠ - ٣، بەعس هێزێکی زۆری بڵاوکردەوە و هەڵمەتی رەشبگیری دەستپێکرد و بەوەشەوە نەیتوانی رێگری لە گڕ و تینی کەرکووکییەکان بکات. حوسێن زەنگەنە، مامۆستای خانەنشین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ستەمکاری حیزبی بەعس گەیشتبوو بە ئەندازەیەک کە خوا خوامان بوو تروسکەی رووناکی دەربکەوێت و لەو ستەمە رزگارمان بێت، کە بیستمان لە رانیە راپەڕین بووە خەڵک و گەنجانی کەرکووکیش خۆیان ئامادە کرد بۆ راپەڕین، حیزبی بەعسیش هێزێکی زۆری هێنایە ناو شاری کەرکووک بەتایبەتی گەڕەکە کوردییەکان و دەستیکرد بە دەستگیرکردنی زۆربەی خەڵکی کەرکووک\". سەباح عەبدولکەریم، دانیشتووی گەڕەکی ئیمام قاسم دەڵێت، \" ١١ - ٣ بەعس دەستیکرد بە هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردن گەنجانی گەڕەکە کوردییەکان، بەڵام ئەوەش نەیتوانی ببێتە هۆکاری ئەوەی راپەڕین نەکرێ و خەڵکی کەرکووک سەرکوت بکات و دەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە لە هەرچوار دەروازەکەی کەرکووک و ئیتر خەڵک بە جۆش و خڕۆشەوە رژانە سەرشەقامەکان و لە کەرکووکیش راپەڕین کرا و ئازاد کرا\". وێڕای کوشتن، گرتن و ئەشکەنجەدان، تۆپخانەکانی بەعس بە هەڕەمەکی گەڕەکە کوردنشینەکانیان بۆردوومان کرد، تا ئەو کاتەی پێشمەرگە دەستی بەسەر تۆپخانەکانیاندا گرت دەیان کەس شەهید و بریندار بوون. لالۆ رەنجدەری هونەرمەند لە چرکە ساتێکدا، دایک و هاوژین و کچێکی لە دەستدا و لەو کاتەدا و بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ورەی جەماوەر سروودی بۆ راپەڕین دەگوتەوە. کەرکووک دوا وێستگەی راپەڕین بوو، وێڕای دەستگیرکردنی سەتان کەس، گڕوتینی خەڵکەکەی وایکرد، پێشمەرگە لەماوەیەکی کەمدا بەعس لە پارێزگاکە راماڵێت و کەرکووک بەرگی ئازادی لەبەربکات. ستار جەباری، دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوا گوتی، \"لە بۆشایی ئەو پیاوانەی کە لەلایەن حیزبی بەعسەوە لەو رۆژانە دەستگیرکران، راپەڕین هەر بەردەوام بوو، ژن رۆلی پیاوانیان بینی و بەهێز و گڕوتینەوە بەشدارییان کرد، هەرچەندە قوربانییەکی زۆرماندا، بەڵام خەڵک شانازی بە قوربانییەکانیەوە دەکرد و خەمی لەدەستدانی ئازیزانیان هەر ئەو رۆژە سارێژ بوو\". بەپێی ئاماری دەزگای شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راپەڕینی کەرکووک نزیکەی ١٠٠ هاونیشتمانی شەهید بوون و بە دەیان کەسی دیکەش دەستگیرکران و دواتر، بێسەروشوێنکران.", "summary": "لە کەرکووک ئاگری نەورۆز و یادی ٣١ ساڵەی راپەڕین و ئازادبوونی شارەکە کرایەوە، ئێوارەی ٢٠ی ئاداری ١٩٩١ راپەڕینی کوردستان ئامانجی گەورە و دوایین تەقەی ئازادی لەسەر قەڵای کەرکووک کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2003202237", "category": "kurdistan", "summary_length": 179, "article_length": 2493, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 1156}, {"article": "ئارام نەجات، سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"رووبەری سەوزایی لە چەمچەماڵ زۆر لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە کە ٧ % ـە. بەڵام ئێمە بەردەوام لە هەوڵی زیادکردنی رێژەی سەوزاییداین. لە چەند رۆژی رابردوودا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ژینگە هەڵمەتێکمان بۆ سەوزکردنی سنووری چەمچەماڵ راگەیاند، بە داخەوە لە چەند شەوی رابردوودا چەند کەسێکی نابەرپرس کۆمەڵێک لەو نەمامانەیان دزیوە. \" سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە دا، لەو شەقامەی درەختەکانی لێ براوە ٣٠٠ نەمامیان تێدا چاندووە، دوێنێ شەو ٢٥ ـیان دزراون. نرخی هەر نەمامێک کە ئەوان کڕیویانە و لەوێ چاندوویانە ٢٥ هەزار دینارە. لە ساڵانی پێشوودا چەند جارێک ئەم حاڵەتە روویداوە و ناوبەناو دووبارە دەبێتەوە. ئارام نەجات ئەوەی خستەڕوو کە کاژێر ٠٢: ٠٠ی بەیانی رۆژی چوارشەممە ئەو کارە کراوە و لەڕێگەی ئاسایشەوە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە؛ چەند کامێرایەکیان لێداونەتەوە. بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ، ئاسایش سەرەداوی دەست کەوتووە، لە کاتی گرتنیاندا سزای قورس دەدرێن بۆ ئەوەی ئەم کارە دووبارە نەبێتەوە و، دوێنێ لەڕێگەی دادگەوە سکاڵایان تۆمار کردووە کە سزاکەیشیان بەندکردن و پێبژاردن دەبێت. ئارام نەجات لەبارەی کێشەی ئاویشەوە باسی لەوە کرد، بە داخەوە ئاو لە چەمچەماڵدا کێشەیەکی هەمیشەییە و تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە. ئارام نەجات گوتیشی: \"ئێمە بۆ ئاودانی درەختەکانمان چەند سەرچاوەیەکی ئاوی تایبەت بە شارەوانیمان هەیە کە ئەم هاوینە سەرەڕای وشکەساڵی و کەمیی ئاو گرفتمان بۆ دروست نەبوو. \"", "summary": "سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ رایدەگەیێنێت کە رووبەری سەوزاییان لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە و هاوکات لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک نەمامیان لە شەقامێکدا هەڵکێشراون و دزراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160920218", "category": "kurdistan", "summary_length": 174, "article_length": 1361, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 609}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ - ٢ - ٢٠٢١ تەحسین قاسم، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو و وێنەگرەکەی نایف عیدۆ لە کاتی ئامادەکردنی راپۆرتێک لە رۆژهەڵاتی شنگال لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکران. پێش دەستگیرکردنی و لە دوایین پەیوەندیی تەحسین قاسم لە شنگال لەگەڵ ناوەندی سەرەکی تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر، رایگەیاندبوو، لیوای ٢١ی حەشدی شەعبی ئاگادارییان کردووەتەوە کە بڕیاری دەستگیرکردنی دەرچووە و دەبرێتە تەلەعفەر و لەوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. لە رۆژی ھەینی رابردووەوە، حەشدی شەعبی بەردەوام ھێز لە شنگال کۆدەکاتەوە. قوتابخانە و باڵەخانەی گشتی و خانووە چۆڵەکانی نێو سەنتەری شار و ناوچەکانی دەوروبەری، دەکەنە بارەگا. ئەو جموجووڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی ھاوکاتە لەگەڵ جووڵەپێکردنی ھێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان \"پەکەکە\" لەناو شنگال و دەوروبەری. تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو لە شنگال باسی ئەو ساتە دەکات کە لەگەڵ کامێرامانەکەی بە مەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتێک دەچنە رۆژهەڵاتی شنگال و دەڵێت: \"کاژێر ٨: ٠٠ی بەیانی لە ماڵ چووینە دەرەوە، نزیک کاژێر ٨: ٣٠ گەیشتینە گوندی سینۆ، کاتێک گەیشتینە گوندەکە هێزەکانی سەر بە لیوای ٢١ حەشدی شەعبی لەوێ بوون، کاتێک لە ئۆتۆمبێل دابەزین بۆ ئەوەی بچین مۆڵەتیان لێوەربگرین، لە کاتێکدا کامێرا و مایکەکەمان لەنێو ئۆتۆمبێل جێهێشتبوو، چووین و خۆمان پێناساندن و گوتمان ئێمە تیمێکی کەناڵی رووداوین، لەو کاتەدا خاڵێک لە چەکداری حەشدی شەعبی لێبوو بە عەرەبی قسەیان دەکرد راستەوخۆ هێرشیان کردە سەر من هاوکارەکەم نایف عیدۆ، نەک تەنیا ئیهانەیان کردین، بەڵکو لێشیان داین\". بە گوتەی پەیامنێری رووداو دواتر هەر لە نێو گوندی سینۆ ئەوانیان بردووەتە ژوورێک و پێیان گوتوون: \"ئێوە کەناڵێکی کوردین بە هیچ شێوەیەک نابێت لەو سنوورە کار بکەن، منیش گوتم ئێمە نەهاتووین کار بکەین، بەڵکو هاتووین داوا لە ئێوە بکەین ئەگەر مۆڵەتمان پێ بدەن بۆ ئەوەی کار بکەین، ئەگەر مۆڵەتیشمان پێ نەدەن ئەوا دەگەڕێینەوە، بەڵام بەر لە هەر شتێک دوو سەربازیان کە جلوبەرگی حەشدیان لەبەر بوو هێرشیان کردە سەرمان\". پەیامنێری رووداو لە شنگال دەڵێ: \"دوای مانەوەمان بۆ ماوەی کاژێرێک، گوتیان دەبێت بڕۆن ئێمەیان بردە سەربازگەیەکی هەواڵگری لەنێوان قەزای تەلەعفەر و شنگال، لەوێش هێرشیان کردە سەرمان و گوتیان چۆن بێمۆڵەت دێنە ئەو ناوچەیە، ئێمەش گوتمان ئێمە هاتووین مۆڵەت لە ئێوە وەربگرین و لێدوانمان بۆ بدەن، بەرپرسێکی حەشدی شەعبی پێی گوتم ' ئێوە دەزانن ئێمە لە نەجەف و کەربەلاوە هێزێکی خۆمان هێناوەتە ناوچەکە و دەزانن ئێمە بۆ شەڕێک هاتووینەتە ئێرە، ئێوەش دەتانەوێت دیمەنی ئێمە پیشانی کوردستان و جیهان بدەن؟' \". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تەحسین قاسم لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆوە دەیگێڕێتەوە: \"دواتر لەو بارەگا هەواڵگرییەی حەشدی شەعبی بە ئیهانەکردن ئێمەیان رەوانەی بارەگای هەواڵگریی تەلەعفەر کرد، من دەمویست ئۆتۆمبێلەکەی خۆم ببەم، بەڵام رێگەیان پێنەداین، هەموو کەلوپەلەکانیشیان لێ سەندین. پاشان ئێمەیان بردە لیوای ٥٣ی سەید موختار، کاتێک لەو بارەگایەبووین ناوەندی تۆڕی میدیایی رووداو و کاک محەممەد خۆشناو، بەرپرسی پەیوەندییەکان پەیوەندییان بە فەرماندی لیواکەوە کرد و لەوێ بڕیاری ئازادکردنیان داین. واتە لە کاژێر ٨: ٣٠ خولەکەوە دەستگیرکراین تاوەکو کاژێر ١٢: ١٥ خولەک\". لەبارەی چۆنێتی بریندارکردنەکەشیان تەحسین قاسم گوتی: \"کاتێک هێرشی سەر ئێمەیان کرد و گوتیان دەبێت لە دواوەی پیکابەکە سوار ببن، منیش گوتم ئەگەر بشمکوژن سواری دواوەی پیکاب نابم، لەو کاتەدا یەکێک لە چەکدارەکان بە پۆستاڵ لێمی داو لاقی بریندارکردم. بە هەمان شێوەش ئازاری هاوکارەکەم نایف عیدۆشیان دا\". پەیامنێری رووداو باس لەوەش دەکات کە ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەری جلوبەرگی حەشدی شەعبیان لەبەر بووە و، بەناوی حەشدەوە هێرشیان کردووەتە سەریان، بەڵام ئەوان دڵنیا نەبوون کە ئەوانە حەشد بوون یان نا، \"چونکە لیوای ٥٣ی سەید موختار رێزێکی زۆریان لێگرتین. ئەوەشیان پێ راگەیاندین کە ئەو هێزە سەر بەوان نەبووە، واتە بە گوتەی فەرماندەی لیوای ٥٣ ئەو هێزەی لە گوندی سینۆ بوون سەر بە ئەوان نین، چونکە گرووپێکی زۆری حەشدی شەعبی لەوێ هەن\". لەو بارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: \"تۆڕی میدیایی رووداو هەواڵێکی بڵاوکردەوە، کە گوایە هێزێکی لیوای ٢١ ـی حەشدی شەعبی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێر و وێنەگری تۆڕەکەی دەستگیرکردووە، بۆیە دەمانەوێ رووداوە پەیوەندیدارەکان بەم هەواڵە روونبکەینەوە، چونکە تیمی رووداو هاتە ناوچەی سینۆی سەر بە شنگال و بەبێ وەرگرتنی رەزامەندیی پێشوەخت وێنەی هێزەکانی حەشدی شەعبی گرت لە ناوچەکە، بۆیە هێزە ئەمنییەکانمان لە ناسنامەکانیان دڵنیابوونەوە، دواتر بە سەلامەتی گەڕانەوە\". فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا دەشڵێت: \"ئەو هەواڵانەی کە باس لە دەستگیرکردنی تیمەکەی رووداو دەکەن راست نین، جەختیش دەکەینەوە کەوا پێویستە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن پێشوەخت هاوئاهەنگی بکەن لە رووی رۆژنامەڤانی و ئەمنییەوە بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری و پاراستنی تیمەکان، بەتایبەت لە ناوچەی نێوان هەردوو شارۆچکەی تەلەعفەر و شنگال کە دانیشتووانی تێدا نییە\". جوڵەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال لە کاتێکدایە ھەولێر و بەغدا رۆژی ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ رێککەوتن لەسەر دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارە نێوخۆیی و گرووپە چەکدارە بیانییەکانی نێو شنگال و پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. بەپێی زانیارییەکانی رووداو لە هەینی رابردووەوە حەشدی شەعبی سێ لیوای بۆ شنگال ناردووە، ئەوانیش لیوای ١٤ی هێزی کەتائب سەیدوشوهەدا بۆ چیای شنگال. لیوای ٢١ی رێکخراوی بەدر بۆ رۆژهەڵاتی شنگال لە چیای سینۆ و لیوای ٣٣ی هێزی وەعدوڵڵا - لیوای شەباب رسالی بۆ رۆژئاوای شنگال. ئەوە جگە لە هێزەکانی نوجەبا و حیزبوڵڵا و ئەو هێزە حەشدەی بۆ کوردی ئێزدی دروستکراون.", "summary": "پەیامنێری رووداو لە شنگال باسی ئەو ٣ کاژێر و ٤٥ خولەکە دەکات کە خۆی و کامێرامانەکەی لەلایەن هێزێک بە ناوی حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکراون و لێیان دراوە و دەڵێت: ئەوان جلوبەرگی حەشدی شەعبیان لەبەر بوو بەناوی حەشدەوە هێرشیان کردە سەرمان و برینداریان کردین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2402202124", "category": "kurdistan", "summary_length": 251, "article_length": 5133, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 2379}, {"article": "لە نێو مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی کە ساڵانە بە هەزاران کەس دەچنە سەر مەزارەکەی لە بەغدا و بیر و باوەڕیان بەو رێگەیە هەیە کە ئەو گرتبوویە بەر. ژمارەیەکی زۆری دەروێشانی تەریقەتەکە، کۆبوونەوە هەمووان تووڕە و نیگەرانن، داوا دەکەن سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو \"سووکایەتییەی\" بە خاوەنی تەریقەتەکەیان کراوە رابگەیێنن. دەروێشەکان دەڵێن، ئەگەر یاسا ئەم بابەتە یەکلا نەکاتەوە، هەڵوێستیان تووند دەبێت. ئەگەرچی ئەو بەڕێوەبەرە داوای لێبووردنی کردووە، بەڵام داوای دوورخستنەوەی دەکەن. حوسێن موسەوی، دەروێشێکە و دەڵێت، \"هیچ رەوا نییە قسە بە کەسێک بڵێی کە پیاوێکی گەورەی ئایینییە کە هێشتا رێگەکەی بەردەوامە، شێخی گەیلانی رەمزێکی گەورەی ئەم دینەی ئیسلامە، شێخەکەمان دەڵێت ٧٥ % پەیامی ئیسلام لەسەردەستی شێخ گەیلانی برەوی پێدراوە\". مەلا فارس ئیسماعیل، دەروێشێکی دیکەیە و دەڵێت، \"قسەیەکی زۆر ناشرینی بەرامبەر خەوزی گەیلانی کردووە، دەروێشەکان تووڕەن. ئەم دەروێشانە کە لێرە کۆبووینەتەوە داوا دەکەین ئەو کابرایە لە شوێنی خۆی دەربکرێت بدرێتە دەست دادگە و یاسا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر\". فارس عوبەیدی، بەڕێوەبەری مەزارگەکان لە وەقفی سوننی لە تۆمارە دەنگییەکە وشەی \"پێڵاو\" بۆ شێخ عەبدولقادر گەیلانی بەکار دێنێت، هەرچەندە داوای لێبووردنی کردووە، بەڵام سوودی نەبوو. دەروێشەکانی شێخ عەبدلقادر گەیلانی تەنیا بە دوورخستنەوەی رازی دەبن. شێخ بەشار مەشهەدانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مەزارگەی شێخ عەبدولقادر دەڵێت، \"بەناوی هەموو موسڵمانانەوە داوا دەکەین سێ سەرۆکایەتییەکە، رێوشوێنی یاسایی لە دژی بگرنەبەر تا ببێتە عیبرەت بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت زێدەڕۆیی بەرامبەر رەمزە ئایینییەکان و نیشتمانییەکان بکات\". شێخ عەبدولقادر گەیلانی، شێخی تەسەوفی ئیسلامییە و خاوەنی تەریقەی قادرییە. دەیان هەزار دەروێش و شوێنکەوتەی لە جیهاندا هەیە. مەزارگەکەی لە بەغدایە و ساڵانە هەزاران کەس لە سەرجەم پێکهاتەکان کە باوەڕیان بە رێگەکەی هەیە سەردانی دەکەن.", "summary": "بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگیی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەقفی سوننە عێراق کە وشەی نەشیاوی بە شێخ عەبدولقادر گەیلانی گوتووە، دروێش و شوێنکەوتووانی شێخ عەبدولقادر گەیلانی تووڕە کردووە و، لە مەزارگەی شێخ عەبدولقادر کۆبوونەتەوە و داوا دەکەن رێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو بەڕێوەبەرە بگیرێتەبەر، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی تووندیان دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0402202212", "category": "kurdistan", "summary_length": 316, "article_length": 1741, "summary_token_count": 148, "article_token_count": 808}, {"article": "نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ماوەیەکە بەشێک لە باخچە و پارک و دوورگەکانی سەوزایی لە شاری هەولێر لەلایەن بەشێک لە گەنجان کراونەتە شوێنی نێرگەلەکێشان و بۆ ئەو مەبەستە دوو مانگ دەبێت هەڵمەتی هەڵگرتنەوەی ئەو نێرگەلانەمان دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەسەدان نێرگەلە دەستیان بەسەرداگیراوە\". نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەدا نێرگەلەکێشان لەو شوێنانە چەندین زیانی هەیە، لەوانە زیانی بۆ دارو درەخت و باخچەکان هەیە و بەهۆی ئاگرەوە مەترسی هەیە دارەکان و ئەو شوێنانە بسووتێن، هەروەها ئەو شوێنانە بەهۆی نێرگەلەکێشانەوە بووەتە هۆی ئەوەی خێزانەکان رووی تێنەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی لەو شوێنانە دادەنیشن بەتایبەت لەناوەڕاستی شەقامەکاندا ئەگەری هەیە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست ببێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، قایمقامییەتی قەزی ناوەندیی هەولێر رایگەیاند لە هەڵمەتێکیاندا لە پارک و باخچە و شوێنە گشتیەکان دوێنێ شەو دەستیان بەسەر ٥٨ نێرگەلەدا گرتووە و هەڵمەتەکەشیان بەردەوام دەبێت.", "summary": "قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند بەشێک لە پارک و باخچە و دوورگەکانی سەوزایی شارەکە لە شێوەی کافتریایان لێکراوە و بەشێک لەگەنجان کردوویانە شوێنی نێرگەلەکێشان، دەشڵێت ماوەی دوو مانگە هەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو نێرگەلانە دەستیپێکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1006202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 249, "article_length": 957, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 455}, {"article": "رۆژی شەممە ١٦ - ٤ - ٢٠٢٢ شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی میوانی بوولتەنی کاژێر ١٠ ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە لەلایەن سنوور مەجیدەوە پێشکێش دەکرێت، رایگەیاند: \"هەموو ساڵێک لە پارێزگای سلێمانی نزیکەی یەک ملیۆن دۆنم زەوی بە گەنم دەچێنرێت و ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٩٠ هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێنراوە، بەفر و سەرما وەرزی پێگەیشتنی گەنمەکەی دواخست و نەبارینی بارانیش بووە هۆی وشکەساڵی لە هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی\". بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت: \"لە هەموو پارێزگای سلێمانی ٤٨ وێستگەی کەشناسیمان هەیە و بەپێی راپۆرتی ئەو وێستگانە، لە پێنجوێن، چوارتا، بەرزنجە، ماوەت و بازیان، بەڕێژەیەک باریووە کە لە وشکەساڵی رزگاریان بووە، بەڵام لەو ناوچانە رووبەرێکی کەم بە گەنم چێنراوە و ئەو شوێنانەش کە گەنمیان لێ چێنراوە رێژەی بارانبارین لێیان کەمبووە و ئەمساڵ ئەگەر بارانی دیکە نەبارێت سامانی گەنم لە پارێزگای سلێمانی مەترسییەکی زۆری لەسەر دەبێت\". هەموو ساڵێک جیاواز لە گرفتی کەمی باران، گرفتی پەیدابوونی سن و کوللە لە پارێزگای سلێمانی سەریهەڵداوە و وەک شاڵاو جەمال ئاماژەی پێدەدات: \"ئەمساڵ وەزارەت پارەی بۆ دابین کردووین و ئەم هەفتەیە دەرمانمان پێدەگات، بۆ ئەوەی بەسەر ئەو ناوچانەدا دابەشیان بکەین کە مەترسی سن و کوللەیان لەسەرە\". بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی گوتی: \"ئەمساڵ پێشبینیمان کردبوو زیاتر لە ٦٥٠ هەزار تۆن گەنم لە پارێزگای سلێمانی بەرهەم بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نییە ئەو رێژەیە لە گەنم بەرهەم دێت، لە ٢٥ ـی ئەم مانگە ئەگەرێک هەیە بۆ باران بارین و ئەگەر رێژەی بارانەکە باش بێت، دەتوانم بڵێم گرفتێکمان نابێت و بەرهەمی گەنم لەو پێشبینییەی کردبوومان نزیک بێت\". بەگوێرەی پێشبینی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، ئەمساڵ سلێمانی بەلای کەمەوە بەشی پێداویستی خۆی گەنم بەرهەم دەهێنێت و رای دەگەیێنێت: \"ساڵانە ٢٠٠ هەزار تۆن گەنم بەشی دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات و پێشبینی ئەوە دەکەم بەرهەمی گەنمی ئەمساڵمان لە ٢٠٠ هەزار تۆن کەمتر نەبێت\". شاڵاو جەمال پێیوایە، رێگەی رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان لێدانی بیری ئاو نییە بۆ جووتیاران و پێویستە بەنداوی بچوک دروستبکرێت بۆ گلدانەوەی ئاو و دەڵێت: \"پارێزگای سلێمانی شوێنی زیاتر لە ١٢٠ بەنداوی بچووکی هەیە و تاوەکو ئێستا چوار بەنداو بڕیاری لەسەر دراوە، خەڵکێکی زۆر سەرمایەیان هەیە و پڕۆژەی دروستکردنی بەنداویان داوەتە حکومەت، بەڵام دەسەڵاتەکە لای ئەنجوومەنی وەزیرانە و لەدەستی پارێزگاکاندا نییە\".", "summary": "بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سلێمانی پێویستی بە ٢٠٠ هەزار تۆن گەنم هەیە و چاوەڕواندەکەن ئەمساڵ زیاتر لەو رێژەیە گەنم بەرهەم بێت، هەروەها دەشڵێت: \"ئەگەر پێشبینی کەشناسی راست بێت و باران ببارێت، نزیکەی ٦٥٠ هەزار تۆن گەنممان دەبێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160420226", "category": "kurdistan", "summary_length": 242, "article_length": 2201, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 1006}, {"article": "مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی گومرگی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە ١٢ - ٠١ - ٢٠٢٢ هەموو ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن تەنانەت ئەگەر کارتی ڤاکسینیشیان هەبێت، دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان نوێ بکرێتەوە، مەگەر ئەو گەشتیارە پشکنینەکەی پێبێت و ٤٨ کاژێری بەسەریدا تێنەپەڕیبێت. مەسعود باتێلی گوتی، \"پاڵپشت بە راگەیێندراوی ژمارە یەکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە بڕگەی دووی راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، هەموو ئەو گەشتیار و رێبوارانەی لە رێگەی فڕۆکەخانە و سنوورەکانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن ئەگەر خاوەنی کارتی ڤاکسینیش بن ئەوا پێویستە پشکنینی نوێی کۆرۆنایان بۆ بکرێت. \" سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی گومرگی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران باسی لەوەش کرد، تەنیا ئەو کەسانەی پێش ٤٨ کاژێر پشکنینەکەیان کردووە، بڕیارەکە نایانگرێتەوە و بۆ هەر پشکنینێکی نوێش بڕی ٥٠ هەزار دینار وەردەگیردرێت.", "summary": "سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی گومرگی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەگەر کاتی ڤاکسینیشیان هەبێت، دەبێت پشکنینی نوێی کۆرۆنایان پێبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1101202236", "category": "kurdistan", "summary_length": 180, "article_length": 855, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 400}, {"article": "د. ئەرسەلان بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بیلسک پۆدالسکی پۆڵەندایە بە روودای راگەیاند، کاژێر ١١ی شەوی هەینی ژنێکی دووگیانی کورد بەناوی ئەڤین عیرفان زاهیر تەمەن ٣٨ ساڵ، بەھۆی خراپی باری تەندروستییەوە لە سنووری بێلاڕووس و پۆڵەنداوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەیەکی سەر سنووری پۆڵەندا. بە گوتەی ئەو پزیشکە، ژنەکە منداڵەکەی ناوسکی ٥ مانگ بووە و بەهۆی خراپی رێگەوە ماوەی ١٠ رۆژ بووە منداڵە مردووە و بە نەشتەرگەری دەرهێنراوە. د. ئەرسەلان کە پزیشکێکی کوردە رایگەیاند، ئەڤین عیرفان خەڵکی دهۆکە و لە خێزانەکەی دابڕاوە و بە تەنیا لە نەخۆشخانەی هانوفکەیە کە ١٣ کیلۆمەتر لە سەرسنووری پۆڵەنداوە دوورە. ئەڤین لەگەڵ هاوژینەکەی و پێنج منداڵی دیکەدایە کە تەمەنیان شەش ساڵ بۆ ١٦ ساڵن، خۆی لە نەخۆشخانەیە و کەسوکارەکەیشی لە سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس گیریان خواردوە.", "summary": "ژنێکی کۆچبەری کورد لە نەخۆشخانەیەکی پۆڵەندا لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکدایە و هەردوو گورچیلە سست بووە و لە کەسوکاری وونبووە. بەڕێوبەری نەخۆشخانەیەکی پۆڵەندا لەڕێگەی رووداوەوە لەبارەی ئەو کۆچبەرە زانیارییەکان ئاشکرا دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1411202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 219, "article_length": 743, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 345}, {"article": "سەرجاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، محەممەد مەلا حەسەن، قایمقامی پێشووی خانەقین، لەسەر بڕیاری دادوەری دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک - گەرمیان سزای دوو ساڵ زیندانیی بۆ دەرکراوە و ئێستا لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیانە لە کەلار. ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا کە هۆکاری دەستگیرکردنی قایمقامی پێشووی خانەقین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە موڵک و ماڵی حکومەتی لە بەرژەوەندیی خۆی بەکارهێناوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، محەممەد مەلا حەسن دەتوانێت بۆ ئەستۆپاکی تانە لە بڕیارەکەی دادوەر بدات. سەمیر نوور محەممەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین بە رووداوی راگەیاند: \"هۆکاری دەستگیرکردنی محەممەدی مەلا حەسەن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێش ساڵی ٢٠١٤ لە ناوبازاڕی خانەقین دوو گەراجی بە بڕیاری ئەمریکییەکان دروست کرد، لەبەر ئەوەی چەند جارێک لەلایەن تیرۆریستانەوە گەراجە کۆنەکەی خانەقین دەکرایە ئامانج. دواتر کە ئەو گەراجانە دروست کران، سەندیکاکانی گواستنەوە کرێی رێگەیان لە خەڵک وەردەگرت و ئەویش لە بەرامبەر دروستکردنی گەراجەکاندا دەیدا بە مقاولەکان. لەو کاتەیشدا بە پسووڵەیەک باج لە ئۆتۆمبێلەکان وەردەگیرا و دواتریش پارەکەی ئەو قەرزەی پێدەدرایەوە کە گەراجەکەیان پێ دروست کردبوو. \" سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین گوتی: \"بەڵام ئێستا حکومەت دەڵێن ئەو پارەیەت بۆ خۆت وەرگرتووە. بەڵام ئێمە دڵنیاین لەوەی دەستگیرکردنەکەی محەممەد تاوانە. \"", "summary": "قایمقامی پێشووی خانەقین لەلایەن دادگەی تاوانەکانی کەرکووک - گەرمیانەوە بە تۆمەتی گەندەڵی سزای دوو ساڵ زیندانیی بۆ دەرکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1612202012", "category": "kurdistan", "summary_length": 123, "article_length": 1265, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 558}, {"article": "سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت \"شاندەکەی ئیدارەی جۆ بایدن لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و بەرپرسانی کۆشکی سپی پێکدێن، سبەینێ سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان دەبێت. \" شاندەکە وەکو سەفین دزەیی باسیکرد، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. سەفین دزەیی ئەوەشی بۆ رووداو ئاشکراکرد کە بەرنامەی سەردانەکە چەند هەفتەیەکە هەیە و شاندەکە سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەکات، لەنێویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە. سێی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە هەڵبژاردنە پڕ لە کێشمەکێشمەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن بەسەر بەربژێری رکابەری، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە سەرکەوت و دواتر بایدن بەشێک لە بڕیارەکانی ترامپی رەتکردەوە، کە بەشێکیان پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە. سەبارەت بە ناوەڕۆکی سەردانەکە و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی \"ئیدارەی نوێی بایدن لەکاتێکدا سەردانی ناوچەکە و عێراق دەکات لە چوار مانگی رابردوو زۆر گۆڕانکاری لە ناوچەکە هاتوونەتە کایەوە، بەتایبەت لە عێراق و ناوچەکە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو گۆڕانکارییانە دێن، لەگەڵ گفتۆگۆکردن لەبارەی پەیماننامەی ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق، هەروەها پرسی هەڵبژاردن لەعێراق و چەند پرسێکی دیکە، هەرێمی کوردستانیش لەچەقی ئەو پرسانەدایە\". هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دوێنێ دووشەممە لە هەژماری خۆی لە تویتەر، لە تویتێکدا نووسی، بۆ یەکەم جار شاندێکی گرنگی ئیدارەی نوێی ئەمریکا سەردانی عیراق دەکەن، کە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی. \"گرنگە ئەرکی شاندەکە بۆ خاترگرتنی سیاسەتەکانی ئیدارەکە لە ناوچەکە نەبێت، بەڵکو راشکاوی پێویستە. \"", "summary": "سبەینێ چوارشەممە، شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت \"ماوەیەکە بەرنامەی سەردانەکە هەیە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0405202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 232, "article_length": 1871, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 802}, {"article": "سەعد ئەمیر، جووتیار لە ناحیەی رۆڤیا بە رادیۆی رووداوی گوت، \"ئێمە کێشەی کەمیی کارەبامان هەیە کە رۆژانە سێ کاژێرمان دەدەنێ. ئەوەیش وای کردووە نەتوانین بەپێی پێویست ئاوی بەرهەمەکانمان بدەین. من ٢٠ دۆنم زەویم کردووە بە پەتاتە. ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات لەبەر بێئاوی بەرهەمەکانمان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە. ئەمە کێشەی هەموو جووتیارانی سنوورەکەیە. \" ئەو جووتیارە باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ ئاومان کەمی نەکردووە و باشە، \"ئەگەر حکومەت ١٢ کاژێر کارەبایشامان بداتێ هەر زۆر باش دەبێت. نزیکەی ٢٠ دەفتەر دۆلار پارەمان لە زەوییەکانماندا خەرج کردووە. ئەگەر ئاوا کارەبا نەبێت، مەگەر هەر خودا هاوکارمان بێت. ئێستا پەتاتە مانگێکی ماوە، لەم مانگەدا پێویستی بە ئاوە، ئەگەر ئاو نەبێت هەمووی خراپ دەبێت. \" عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا لەوبارەیەوە بە رادیۆی رووداوی رایگەیاند، \"گۆڕانی بڕی پێدانی کارەباکە کاتییە. ئەوان بە رۆژدا شەش کاژێر کارەبایان هەیە و بە شەویشدا شەش کاژێر. ئێستا کاری لەسەر دەکەین، لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ جووتیاران دەبێتە ٢٤ کاژێری. \"", "summary": "کەمبارانی و کەمیی ئاو مەترسیی لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی سنووری دهۆک دروستکردووە، بەتایبەتی پەتاتە لە شارۆچکەی رۆڤیا، جووتیارانیش بە بیر ئاوی بەرهەمەکانیان دەدێرن، بەڵام باس لەوە دەکەن کە کاتی پێدانی کارەبایان کەم بووەتەوە و بەشیان ناکات. بەڕێوەبەری ناحیەکەیش رایدەگەیێنێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەبای جووتیاران دەبێتە ٢٤ کاژێری.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1705202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 333, "article_length": 941, "summary_token_count": 154, "article_token_count": 446}, {"article": "ئیبراهیم خەلیل خالید، هاونیشتمانی هەرێمی کوردستانە و دانیشتووی کۆڕێیە لە سنووری شارۆچکەی پیرمام، بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا چووەتە بێلاڕووس، ماوەی ٥٧ رۆژە کەسوکارەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە. هۆشیان خەلیل خالید، برای ئیبراهیم خەلیل، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ - ١٢ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوایین جار کە قسەی لەگەڵ براکەی کردووە ٥٧ رۆژ پێش ئێستا بووە کە لە سنووری بێلاڕووس بووە، بەڵام لەو کاتەوە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە، \"نازانین ماوە لە ژیان یان مردووە\". ئیبراهیم خەلیل خالید تەمەنی ٢٥ ساڵە و سەڵتە، پێشتر لە کۆڕێ کاری کرێکاری کردووە. براکەی ئیبراهیم دەڵێت: \"زۆر هەوڵمانداوە زانیارییەک لەبارەیەوە بزانین، پەیوەندیمان بە خزم و برادەران کردووە هیچ شتێکمان دەستنەکەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەیوەندیمان بە هیچ لایەنێکی حکومەت یان رێکخراو و دەزگاکان نەکردووە\". لەو بارەیەوە ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر بێسەروشوێنێک لای ئەوان تۆمار نەکرابێت، ئێمە ناتوانین بەدواداچوون بکەین. دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران، داوا لە کەسوکاری هەر بێسەروشوێنبووێک دەکات، بەڵگەنامەی کەسیی کەسەکە ببەنە لای دەزگاکەیان بۆ ئەوەی تۆماری بکەن و بەدواداچوون بۆ ئەو کەسە بکەن.", "summary": "هاونیشتمانییەکی خەڵکی کۆڕێ بە مەبەستی گەیشتن بە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا، چووەتە بێلاڕووس و بێسەروشوێنە، براکەی دەڵێت ٥٧ رۆژە هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1212202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 156, "article_length": 1154, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 525}, {"article": "رەسوڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی هەوڵەکانی کارکردن بۆ ئەوەی باڵەخانەی کارەبای حاجیاوا بدرێتە دوو وەبەرهێنەر بۆ دروستکردنی بازاڕ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"هەوڵ و جوڵەیەک لەلایەن دوو وەبەرهێنەرەوە دەستیپێکردووەتەوە بۆ ئەوەی باڵەخانەی کارەبای حاجیاوا بەناوی وەبەرهێنانەوە وەربگرن و بیکەنە بازاڕ و مۆڵ، گوشارەکانیش لەسەر شارەوانیی حاجیاوا دروستبووە بۆ ئەوەی لەسەر پرسەکە رازی بێت، بەڵام ئەو دۆسیەیە نایاساییە، چونکە یەکەم پێشتر ئەو داواکارییە لە ساڵی ٢٠١٥ یان ٢٠١٦ رەتکراوەتەوە، بۆیە پڕۆژەکە راگیرا، چونکە گوترا نایاساییە، جگە لەوە ئەوە بینای فەرمانگەیەکی حکومەتە و ناکرێت بەناوی وەبەرهێنانەوە بدرێتە وەبەرهێنەر، بەپێی یاسای وەبەرهێنان زەوی بۆ وەبەرهێنەر تەرخاندەکرێت نەوەک باڵەخانەی حکومەت. \" بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی ٢٠١٥ یان ٢٠١٦ ئەنجوومەنی شارەوانیی حاجیاوا بڕیاریدا بینای کارەبای حاجیاوا بدرێتە دوو وەبەرهێن بۆ ئەوەی بیکەنە بازاڕ، ئەو کات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیی سلێمانی لەسەر پێدانەکە ناڕازی بوو، دواتر بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانیی سلێمانی نەخشەکەی پەسند نەکرد، پاشان دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانی لەبەر ناڕەزایی هاووڵاتیان پڕۆژەکەی راگرت. \" رەسوڵ عەبدوڵڵا هەروەها روونیدەکاتەوە، \"دواتر ئەنجوومەنی شارەوانیی حاجیاوا بڕیارێکی دیکەی دەرکرد و بڕیاری دا زەوییەکە بخەمڵێنێت بۆ ئەوەی ئەگەر کرا بدرێتە موساتەحە، ئەوەبوو دەرکەوت زەوییەکە بە بەهای ٢.٥ ملیار دینار دەبێت و گوتیان دەتوانن بە پارەکە پڕۆژەی باشی پێبکەن و بڕیاری پووچەڵکردنەوەی بڕیارەکەیان دایەوە. \" باڵەخانەکە بەپێی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە شوێنێکە ئەگەر بکرێتە باڵەخانە یان مۆڵ و بازاڕ ئەو ناوچەیە تەواو دەخنکێنێت و شوێنەکە گونجاو نییە بۆ بازاڕ، بەڵام بە قسەی ئەو گوشار هەن بۆ ئەوەی ئەو باڵەخانەیە بکرێتە بازاڕ. رۆژی هەینی هەریەک لە رەسوڵ عەبدوڵڵا ئیبراهیم، کاسترۆ مەعرووف ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەو بارەیەوە روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: روونکردنەوەیەک بۆ خەڵکی حاجیاوای خۆشەویست. خەمخۆران و دڵسۆزانی خەمی گشتی: ئێستا گوشارێکی زۆر هەیە بینای فەرمانگەی کارەبای حاجیاوا بدرێتە چەند وەبەرهێنێک بە مەبەستی دروستکردنی بازاڕێک (مۆڵ) لەو شوێنە. بۆیە پێویستە بە هەموو لایەکمان لە هەوڵی بەردەوام دابین و رێگری بکەین لەم کارە، چونکە بەپێی یاساش ئەو شوێنە نابێت بکرێتە هیچ بینایەک کە خودی شارەوانیی حاجیاوا خۆی بڕیارێکی واهای داوە و لە چەند خاڵێکدا بەوشێوەیەی خوارەوە بڕیاریانداوە: ١. ئەنجوومەنی شارەوانیی حاجیاوا موڵکەکەی خەمڵاندووە بە ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار. ٢. ئەنجوومەنی شارەوانیی حاجیاوا بڕیاری ژمارە ٨ هەشتی خۆی هەڵوەشاندووەتەوە کە پێشووتر بڕیاری دابوو دەست لەو شوێنە هەڵبگرێت بۆ دروستکردنی بازاڕ. دواتر چەند فەرمانگەیەکی دیکە لە شاری سلێمانی رێگر بوون لە دروستکردنی بازاڕەکە لەوانەش: ١ - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رێگر بووە لە دروستکردنی بازاڕێک لەو شوێنە. ٢ - بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانیش رێگری کردووە و نەخشەکەی پەسند نەکردووە. ٣ - دەستەی وەبەرهێنان بەهۆی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانەوە پڕۆژەکەی راگرتووە. بۆیە بە پێویستی دەزانین پشتگیری و پشتیوانی هەموو ئەو کەسانە بکەین کە رێگرن لە بەهەدەردانی ئەو زەوییە. ئێمە لەلایەن خۆمانەوە نووسراومان ئاراستەی هەریەک لە وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی داواکاری گشتیی رانیە (دەستەی مافی گشتی) و فەرمانگەی داواکاری گشتیی حاجیاوا کردووە و. بۆ رێگریکردن لەم کارە. ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی", "summary": "دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێن، دوو وەبەرهێنەر بۆ جاری دووەم هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی باڵەخانەی کارەبای قەزای حاجیاوا بەناوی وەبەرهێنانەوە وەربگرن و زەوییەکەی بکەنە بازاڕ و مۆڵ. ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەڵێت: \"دۆسییەکەمان گەیاندووەتە داواکاری گشتیی حاجیاوا، داواکاری گشتیی رانیە، دەستەی مافی گشتیی رانیە و وەزارەتی شارەوانی، بۆ دروستکردنی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە و رێگەگرتن لەو کارە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2905202210", "category": "kurdistan", "summary_length": 403, "article_length": 3220, "summary_token_count": 190, "article_token_count": 1468}, {"article": "پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٩ - ٥ - ٢٠٢٢ قوتابییەکی پۆلی دووەمی سەرەتایی بەناوی یاد بڕوا ئازاد، کە قوتابی بوو لە قوتابخانەی زانست لە قەزای کۆیە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ١٩ - ٥ - ٢٠٢٢ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکەیەوە وەکو رێزێک رێوڕەسمێکی بۆ بکرێت و ئەنجامی هەڵسەنگاندنی ئاستەکەی بدرێتەوە خێزانەکەی. مامۆستا عومەر سلێمان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانست لە قەزای کۆیە، رۆژی چوارشەممە، ١٨ - ٥ - ٢٠٢٢، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی خانەوادەکەی دەکرێت و وێنەیەکی کۆچکردوو دادەنرێت و رێزی لێدەنرێت، کاکە یاد بڕوا قوتابییەکی زیرەک و رێکوپێک بوو، هەموو نمرەکانیشی نایابن، بەداخەوەین بۆ ئەو کارەساتە. \" گوتیشی: \"کاکە یاد هەموو تاقیکردنەوەکانی کردبوو و دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان پێمانگوتن، کە بچنە ماڵەوە و دواتر کارتەکانتان دەدەینەوە، بەڵام بەداخەوە کاک یاد تووشی ئەو رووداوە بوو و کارتەکەی وەرنەگرتەوە. \" دوای رووداوی گیانلەدەستدانی یاد بڕوا لە رۆژی ٩ی ئەم مانگە، خانەوادەکەی لە شۆفێری ئەو بارهەڵگرە خۆشبوون، کە لێی دابوو.", "summary": "یاد بڕوا، ئەو قوتابییەی رۆژی دووشەممە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا، سبەی پێنجشەممە لە رێوڕەسمێکدا لە قوتابخانەکەی لە قەزای کۆیە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی ئاستەکەی دەدرێتەوەی خانەوادەکەی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەشی دەڵێت: \"قوتابییەکی زیرەک و پاکوخاوێن و نموونەی رەوشتبەرزی بوو. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1805202228", "category": "kurdistan", "summary_length": 287, "article_length": 995, "summary_token_count": 131, "article_token_count": 463}, {"article": "بەشێک لە دانیشتووانی رەسەنی ئەم گوندە، بەهۆی سەختیی ژیان لە شارەکاندا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، بەڵام خراپی رێگاوبان، نەبوونی ئاو و کارەبا گرفتی بۆ دروستکردوون. بۆ کەسێكی ئاسایی ژیان بێ کارەبا لەم گوندەدا چەندە زەحمەتە، بۆ کەسێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت، زەحمەتییەکان دوو هێندەن. دانیشتووانی ئەم گوندە ناتوانن ئامێری کارەبایی بەکاربهێنن. لەسەر ئاگردان خواردن ئامادە دەکەن و بە دەست جلوبەرگەکانیان دەشۆن. هەروەها لە ئەگەری هێرشی ورچ دەترسن. خەڵکی گوندەکە لە رێگەی رووداوەوە داوای هاوکاریی بەپەلە لە کاربەدەستانی ناوچەکە دەکەن. بەگوێرەی راپۆرتی باری نائاسایی پارێزگای دێرسم کە ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا، ساڵی ١٩٩٤ لە کۆی ١٨٣ گوند، ٨٢٣ مەزرای دێرسم، ٨ هەزار و ٤٣٩ ماڵ چۆڵکراون و ٤١ هەزار و ٩٣٩ کەس بۆ پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا و دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.", "summary": "دانیشتووانی گوندی ماڵمەکرەک لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان ماوەی هەشت ساڵە بێ کارەبان. ئەم گوندە کە سەربە شارۆچکەی پولوورە، لە ساڵی ١٩٩٤ ـەوە بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا چۆڵکرا و خەڵکەکەی ئاوارە بوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280620219", "category": "kurdistan", "summary_length": 215, "article_length": 825, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 388}, {"article": "ماوەی سێ رۆژە ئەو دارانە دەبڕدرێن کە بەرگەی سەرما و سۆڵەی رێبەندانی ئەمساڵیان نەگرت و وشکبوون. ئەکرەم عەبدولجەبار باخەوانی پارکێکە لەسۆران، ٢٧ داری تێدا وشکبووە. ئەکرەم عەبدولجەبار بە رووداوی گوت: \"ناوچەیەکی ساردە و سەرما کاریگەریی زۆر باشی بە سەر رەچەڵەکی ئەو دارانەوە دەبێت کە هی ناوچەی سارد نین و بەهەڵە لەم ناوچانە چێندراون، لانیکەم لە گەشە و هێزیان دەخات تاوەکو وشکیان دەکات\". رێبەندانی ئەمساڵ لە سەنتەری شاری سۆران پلەکانی گەرمی تاوەکو ١١ پلەی ژێر سفری سیلیزی دابەزین، زۆربەی ئەو دارانەی رەچەڵەکیان گەرمێنە بەرگەیان نەگرت، ئەو دارانەی نرخیان پێنج بۆ شەش هەزار دۆلار بوو وشکبوون، دارەکانی پرتەقاڵ، سندی، لیمۆ و لالەنگی بەرگەی سەرما تەزێنەرەکەیان نەگرت. د. ئازاد عوسمان، مامۆستای زانکۆ بە رووداوی گوت: \"هەر درەختێک پلەی گەرمیی دیاریکراوی هەیە، کەمترینی واتە مینیمەمی لەگەڵ مەکزیمەمی کە تێیدا گەشە دەکات هەروەها باشترین پلەی گەرمی هەیە. کە بەرزبوو لە گەشە دەوەستێت و کەمتربوو بە هەمانشێوە لە گەشە دەوەستێت. ئەگەر زۆر نزم یاخود پێچەوانەبوو ئەوە دارەکە لەنێو دەبات\". بەتەنها کەشوهەوا نییە کاریگەریی راستەوخۆی هەبێت لەسەر شوێنی رواندن و گەشەی دارەکان. حەکیم عەبدوڵڵا، ئەندازیاری کشتوکاڵی بە رووداوی گوت: \"سۆران لە ئاستی رووی دەریاوە ٦٨٨ مەتر بەرزە. بۆیە دەکرێت هەموو جۆرێکی دار لێرە چاندنی سەرکەتوو نەبێت و بەرزە بۆیان. لەوانە پرتەقاڵ و ئەوانەی هاوشێوەی دارەکەن پێویستیان بە پلەی گەرمی بەرز هەیە، دەبینین ئەمساڵ هەموو دارە مزرەمەنییەکان بەرگەی سەرمایان نەگرتوو لەنێو چوون\". بەپێی توێژینەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی ناوچەکە ٢١ ساڵە پلەکانی گەرمی بەو شێوەیە دانەبەزیون. بۆیە پێشتر هەموو جۆرەکانی دار لەم دەڤەرە گەشەو بەرووبوومیان هەبووە.", "summary": "رێبەندانی ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆری ئەو دارانەی لەنێو برد کە بەرگەی پلەی گەرمیی نزم ناگرن و رەچەڵەکیان هی گەرمەسێرە، بەڵام لە ناوچە شاخاوی و کوێستانییەکان چێندرابوون، لە ناوچەی سۆران ئەمساڵ پلەی گەرمی تاوەکو ١١ پلەی ژێر سفری سیلیزی دابەزی و دەیان دار بەرگەیان نەگرت و وشکبوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/110220223", "category": "kurdistan", "summary_length": 272, "article_length": 1548, "summary_token_count": 127, "article_token_count": 711}, {"article": "نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت \"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆئەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات و رێککەوتنێکی کۆنکرێتی لەنێوان هەردوولادا واژۆ بکرێت، بەڵام ئەوە حکومەتی فیدراڵی بووە کە ويستى جیددىی نەبووە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن و بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە\". جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، تاوەکو ئێستاش حکومەتی فیدراڵی مووچەی مانگەکانی پێنج، شەش، حەوت و ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە کە بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە، پێویست بوو ئەو شایستە داراییانە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو هۆیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانی مووچەی ئەو چەند مانگەی مووچەخۆرانی دابەش بکات. د. بەشیر حەداد ئاماژە بەوەش دەکات، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە چوارچێوەی دەستووردا هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیشەوە چارەسەر بکات و دەڵێت \"وەکو هەمیشە گوتومانە نابێت مووچە و قووتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت و حکومەتی فیدراڵ لەو رێگەیەوە سزای خەڵکی کوردستان بدات\". جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بیرۆکەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە \"پێجەوانەی دەستووری عێراق\" ناودەباتە و دەڵێت، \"بەو کارە نزیکەی ٥٠٠ هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە خانەنشین، خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تۆڕی کۆمەڵایەتی و چین و توێژی دیکەش بێ مووچە دەمێننەوە\"، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی دانپێدانراوە لە دەستووری عێراقدا، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابەشبکرێت. لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا د. بەشیر حەداد باسی لەوە کردووە، جگه له بابەتی مووچه و بودجه، زياتر لە دوو ساڵە چەندینجار لەڕێگەی نووسراو و بە شێوەی زارەکیش \"داوامان کردووە بەغدا مووچەی پێشمەرگە و شايسته داراییەکانی ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت، کە ھیچ پەیوەندییەکیان بە بابەتی سیاسی و نەوتەوە نییە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستاش ئەو پارەیە خەرج نەکراوە. ھیوادارین له بەردەوامیی گفتوگۆکانیان ھەولێر و بەغدا بگەنە ئەنجامێکی باش و مافى ھەردوولا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە پارێزراوبێت\". ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ شاندێکی سیاسی و حکومیی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بچنە بەغدا.", "summary": "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، حکومەتی فیدراڵ هۆکاری سەرەکیی برسیکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، ئاماژە بەوەش دەکات \"تێپەڕاندنی یاسای قەرز کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی قووڵتر کردەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0812202025", "category": "kurdistan", "summary_length": 234, "article_length": 2398, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 1047}, {"article": "رائید هەڵکەوت وەڵاشی، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان بە وەکالەت بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، چەند رۆژێک پێش ئێستا هەندێک خەڵک لە سرێشمەی سەر بە ناحیەی خەلیفان بەدوای گەنجینەو شوێنەواردا گەڕاون و شوێن پێکانیان بەجێماوە و چەند شوێنێکیان هەڵکۆڵیووە، بەڵام هیچ گەنجینەیەک نەدۆزراوەتەوە، ئەوەی دەگوترێت هیچی پشتڕاستنەکراوەتەوە، ئەو کەسانەی ئەو کارەشیان کردووە نەناسراون و لایەنی پەیوەندارمان راسپاردووە بەدواداچوون بکات و زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە کۆبکاتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان گوتیشی: \" هیچ گەنجینەیەک و پارچەیەکی شوێنەواری بەنرخ لەو شوێنە نییە، بەڵام هەندێک خەڵک بە دوای زانیاری هەڵە دەکەون و وادەزانن لەو شوێنانە گەنجینە و پارچەی شوێنەواری هەن\". لە ٤ - ٦ - ٢٠٢١ هاونیشتمانییەک لە گوندی سرێشمە لەکاتی دروستکردنی حەسار بۆ ئاژەڵەکانی لەنێو زەوییەکەیان گۆزەیەک دەرکەوتبوو، کە پێکهاتووە لە دراوی کانزایی، دواتر لەسەر لێکۆڵینەوە لە گەنجینەکە ناکۆکی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و ئیدارەی ناوچەکە دروستبوو. کەيفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتيی شوێنەواری ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی ئاماژەی بەوەکردبوو، کە ئیدارەی ناوچەکە لە خەلیفان رێگەی نەداوە تیمەکەیان لێکۆڵینەوەی تەواو بکەن، ئەو کەسانەشی شوێنەکەیان تێکداوە دەیاندەنە دادگە و رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگرنەبەر.", "summary": "چەند هاونیشتمانییەک لە گوندی سرێشمەی سەربە شارۆچکەی خەلیفان لە قەزای سۆرانی سنووری پارێزگای هەولێر بەمەبەستی گەڕان بەدوای پارچەی شوێنەواری و گەنجینە چەند شوێنێک هەڵدەکۆڵن، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفانیش دەڵێت: \" هیچ گەنجینەیەکیان نەدۆزیوەتەوە و بەدوای ئەو کەسانەشدا دەگەڕێین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/170220229", "category": "kurdistan", "summary_length": 273, "article_length": 1192, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 547}, {"article": "د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و داواش لەو کەسانە دەکات کە بەرکەوتەیان لەگەڵی هەبووە پشکنینی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی لە تەندروستییان دڵنیابنەوە. وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لێبووردنیش لەو کەسانە دەکات کە لەڕێگەى ئەوەوە تووشى ئەم پەتایە بووبێت. دەقی راگەیێندراوەکەی ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان سڵاو لە دۆستان و هاوڕێیان... ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەمو لایەکتان دەخوازم. دەمەوێت پێتان رابگەیەنم کە بەندە وەک هەر هاوڵاتیەکى دیکەى ئەم هەرێمە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم و ئەنجامى پشکنینەکەم پۆزەتیڤ بو، لە ئێستاشدا باری تەندروستیم جێگیرە و لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا خۆم کەرەنتینە کردوەو رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم. داواى لێبوردنیش لە هەر بەڕێزێک دەکەم کە لەڕێگەى منەوە توشى ئەم پەتایە ببێت، داواش لەو بەڕێزانە دەکەم کە بەرکەوتەیان لەگەڵم هەبوە پشکینى خۆیان بکەن بۆ ئەوەى دڵنیابنەوە لە تەندروستییان و نەبنە مەترسى بۆ سەر تەندروستى کەسوکاریان. هیواى تەندروستى و لەش ساغى بۆ سەرجەم خەڵکى کوردستان دەخوازم، ھیوادارم پارێزراوبن و دوربن لەھەمو نەخۆشی و پەتایەک. وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى", "summary": "وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت، باری تەندروستیم جێگیرە و لەژێر رێنماییە تەندروستییەکاندا خۆم کەرەنتینە کردووە و رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/010920209", "category": "kurdistan", "summary_length": 201, "article_length": 1177, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 535}, {"article": "لە راگەیێندراوی ئەو ٢٣ پەرلەمانتارەدا کە ناوەکانیان بە عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەستپێدەکات و بە د. ئیسماعیل تەها سگیری کۆتایی دێت، هاتووە، راگرتنی مووچەی پێنج مانگی تەواوی مووچەخۆران کە \"نزیكەی چوار تریلیۆن دیناری مووچەخۆرانی راستەقینەی هەرێمی کوردستان دەكات، تاوانێكی گەورەیە و دەچێتە سەر خەرمانی پێشێلكارییە یاسایی و كارگێڕییەكانی ئەم كابینەیەی حکومەت\". داواکاریی ئەو پەرلەمانتارانە لەکاتێکدایە، رۆژی ٥ ـی ئەم مانگە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و تیمی حکومەت لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبوون و وەڵامی پرسیاری ٩٨ پەرلەمانتاریان دایەوە. لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی \"ئۆپۆزیسیۆن\" لەبارەی سەندنەوەی متمانە لە سەرۆکوەزیران و حکومەت، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، \"هەڵبژاردنێک کراوە، خەڵک ئێمەی بینیوە و ئێوەیشی بینیوە، دەنگی بە ئێمە داوە و بە ئێوەی نەداوە، کەواتە زۆرینەی خەڵک ئێمەی ویستووە و ئێوەی نەویستووە\". لە دوای کۆبوونەوەکەش، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردن لە بەرنامەی گفتوگۆی رۆژنامەنووس لە رادیۆی رووداو رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان نابێتە \"شوێنگرەوەی پرساندن و حکومەت دەبێت لە ماوەی ١٤ رۆژدا پەرلەمان ئاگادار بکاتەوە کە ئامادەی کۆبوونەوە دەبن یان نا. ٢٣ پەرلەمانتارەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەگەر پێشتر \"سووكە ئومێدێكیان\" بە حكومەت و بانگەشەكانی بۆ چاكسازیی هەبووبێت، \"دوای بڕیاری راگرتنی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران و درێژەدان بە ناشەفافیەتی نەوت و سەرجەم داهاتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە هەموو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتووە لە پەرلەمان، متمانەی لێبسەنرێتەوە\". مەبەستی ئەو پەرلەمانتارانە لە راگرتنی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران ئەوەیە کە ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەنجینەکانی ئاگادارکردەوە لە جیاتی لیستی مووچەی مانگی نیسان، لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن. دیاریش نییە مووچەی پێنج مانگی رابردوو پاشەکەوت دەکرێت یان نا.", "summary": "٢٣ پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنن، چوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان پەیوەندی بە پرساندنەوە نەبووە و ئەوان سوورن لەسەر داوای پرساندن. دەشڵێن، دوای \"راگرتنی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران.. ئەم حكومەتە هەموو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتووە لە پەرلەمان متمانەی لێبسەندرێتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1210202016", "category": "kurdistan", "summary_length": 303, "article_length": 1853, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 812}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ١٧ - ١١ - ٢٠٢١ هەردوو جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەڵوێستەکردن لەسەر پرسی کۆچی هاونیشتمانیان بۆ ئەوروپا و دۆخی نێوخۆیی بزووتنەوەکەیان کۆبوونەوە. لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، \"پرۆژەی دروستکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن هەردوو جڤاتی نیشتمانی و گشتییەوە پەسندکرا، کە بۆ ماوەیەکی کاتی دروستدەکرێت و ئەرکەکانی بریتی دەبێت لە ئیدارەدانی بزووتنەوەکە و پێداچوونەوە بە گوتاری سیاسی و میدیایی و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی\"، بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەو دەستەیەش، هەردوو جڤاتەکە گرووپێکی پێنج کەسییان راسپاردووە کە هەستن بە ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو ھەڵسوڕاوە دیارانەی کە ئامادەن لە قۆناخی خۆڕێکخستنەوەی گۆڕاندا لە بزووتنەوەکەدا کار بکەن. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ھەردوو جڤاتی نیشتمانی و گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دیدگایەکی هاوبەشیان گەڵاڵە کردووە بۆ خۆڕێکخستنەوە و بەخۆداچوونەوەی بزووتنەوەکە و، \"راگەیاندنی ئاشتەوایی گشتی لەگەڵ ھەموو ئەو کەس و ھەڵسوڕاو و گۆڕانخواز و دەنگدەرانەی کە پێشتر کاریان لەگەڵ گۆڕان کردووە و ئێستا بە ھەر ھۆکارێک دوورکەوتوونەوە\". لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش، بەتایبەت بابەتی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان کە لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا گیریانخواردووە، ئاماژە بەوە کراوە، \"راستییەکی بەڵگەنەویستە، کە بە ھەند وەرنەگرتنی پاکێجەکانی چاکسازیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو گۆڕانکاریکردن لە شێوازی رێکخستن و دابەشکردنی داهات و سامانی گشتی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، هەروەها فراوانبوونی تۆڕەکانی گەندەڵی و لاوازی و کەمیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ھۆکاری بنەڕەتین لە نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دەسەڵات و سەرھەڵگرتنی سەدان گەنج و لاو و ھاونیشتمانی، لە کاتێکدا ئەم کوتلە مرۆییە سامانێکی مرۆیی گرنگن بۆ گەشەپێدانی ژیانی سیاسی و پێشخستنی وڵات\". گۆڕان جەختی لە ئەنجامدانی چاکسازییەکی ریشەیی لە شێوازی دابەشکردنی داهات، فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری، باشکردنی گوزەرانی خەڵک و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان کردووەتەوە و داواشی کردووە کە توانا سیاسی، ئیداری، کارگێڕی و مرۆییەکان بۆ رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا گیریانخواردووە، بەکاربهێندرێت.", "summary": "جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد، یەکێک لەوانەش پرسی دۆخی نێوخۆیی بزووتنەوەکە بوو، بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەش، بۆ ئیدارەدانی بزووتنەوەکە دەستەیەکی کاتی دروستدەکات. گۆڕان دەڵێت، ئاشتەوایی لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە بە \"هەر هۆکارێک بێت\" لە بزووتنەوەکە دورکەوتوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1711202124", "category": "kurdistan", "summary_length": 327, "article_length": 2104, "summary_token_count": 150, "article_token_count": 934}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ - ٠٤ - ٢٠٢٢ د. هێمن هه‌ورامی پێشوازی له ریكاردۆ رۆدریگێز، به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان كرد. جێگری سەرۆکی پەرلەمان، باسی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان کرد بە گوێرەی وادە یاساییە دیاریکراوەکان و داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هاوكار و پشتیوان و چاودێری پڕۆسەی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتووبن. د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هاوكاربن بۆ ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران بە باشترین شێوە و هاوئاهەنگ بێت لە نێوان هەردوو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وەرگرتنی تۆماری بایۆمەتری عێراق لەکاتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، تاوەکو بتوانن بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان سوود لە تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەربگرن. سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردن، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی، \"لێکتێگەیشتن لە نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و فراكسیۆنه‌كانیش هاوڕان به‌بێ رێكکه‌وتن و گه‌یشتن بە خاڵی هاوبه‌ش له یاسای هه‌ڵبژاردن، پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌خرێته ده‌نگدان تاوه‌كو هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و سازان و جیاوازییه‌كانیان كه‌متر بكرێته‌وه\". هەروەها جه‌ختی كردەوه كه ده‌بێت ماف و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان پارێزراوبێت و فراكسیۆنه‌كانیان و دامه‌زراوه‌ی حیزبی، سیاسی، ئایینی، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمییه‌كانیان خۆیان بڕیاربده‌ن كه شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان دەبێت چۆن بێت و نابێت هیچ لایه‌ك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵ بكات. جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به رۆڵی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و رایگه‌یاند؛ \"گرنگه كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ كاره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق نوێ بكرێته‌وه، تاوه‌كو هاوكار و هاوئاهەنگبن بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و لەگەڵ ناوەند و رێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن هاوئاهەنگی بکەن، بۆ چاودێری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە\". جیاوازیی بۆچوونەکان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، لەنێوان لایەنەکان و بە دیاریکراوی لەنێوان فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمپەری لە بەردەم دانیشتنی پەرلەماندا دروستکردووە، چونکە پارتی خاوەن گەورەترین فراکسیۆن و سەرۆکی پەرلەمانیش لە فراکسیۆنی یەکێتییە. پێنجشەممە ١٤ - ٠٤ - ٢٠٢٢ زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێویستە بەپێی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەروەها بەپێی رێککەوتنی گۆڕان و پارتیش، دەبێ لە هەموو پرسێکدا رێککەوتن لەنێوان ئەو لایەنانەدا بکرێت، بۆیە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن، پێویستی بە رێککەوتنی پێشوەختەیە و پێشتریش چەند لایەنێک یاداشتیان داوە بە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوەی رێککەوتن بکرێت. زیاد جەبار گوتی: \"سەرۆکی پەرلەمان ئەرکێکی یاسایی هەیە، بەڵام بەدەر نییە لە سیاسی، راستە ئەرکییەتی پارێزگاری لە پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێ، بەڵام کارەکانیش دەبێ بە یەکڕیزی ئەنجامبدرێن، لە خولی پێشوو پارتی بە بیانووی یەکڕیزی پەرلەمانی داخست، خێرە ئێستاش دەیەوێ لەبەر داوای یەکڕیزی پەرلەمان پەکبخات\". سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە زۆر ئەستەمە بەبێ رێککەوتن و سازانی پێشوەختە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتن. هاوکات زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان گفتوگۆی و رێککەوتنی پێشوەختەی ناوێ، ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی یاسایی سەرۆکی پەرلەمانە بانگهێشتی دانیشتن بکات. زانا مەلا خالید گوتی: \"دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تایبەت نییە بە هەڵبژاردن، زۆر پڕۆژەی دیکە هەن کە پەیوەستن بە خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە و دەبێ یەکلایی بکرێنەوە، بۆیە لەمپەر دروستکردن لەبەردەم دانیشتنەکانی پەرلەماندا، هیچ بیانوویەکی یاسایی و پەیڕەوی نییە\". رۆژی چوارشەممە ١٣ - ٠٤ - ٢٠٢٢ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، \"پێویست بوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرابایه‌وه و جێگەی کۆمیسیاره‌كانیش پڕبکرابایه‌وه، هاوكات ئەو بابەت و یاداشت و راپۆرتانەشی كه پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، چونكه هیچ بیانوویه‌كی سیاسی بۆ دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن نه‌ماوه\". سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كانیش، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بێت و خواستی پێکهاتەکان لە فراکسیۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان، دامەزراوە سیاسی، ئایینی، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، نوخبەی پێکهاتەکان و جەماوەرەکەیان لەسەر شێوە و جۆر و کورسییەکانیان لەلایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت. پێنج لایەن داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەکەن و گرفتە سەرەکییەکەش هەر ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری دەڵێن، دەبێت یەک بازنەی هەڵبژاردن بکرێتە فرەبازنە و دەستکاریی پێکهاتەی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیش بکرێت. لە وەڵامی رێکنەکەوتنی پارتی و ئەو لایەنانە، بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی سەرۆکی فراکسیۆنەکان، نابێت پارتی باسی زۆرینە و کەمینە بکات، چونکە هەڵبژاردن پرسێکە، رەهەندی نیشتمانی هەیە. لە بەرامبەردا، جگە لە پارتی کە خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەمان، حیزبەکانی شیوعی، زەحمەتکێشان، سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ یەک بازنەیی دان. رۆژی ٠٥ - ٠٤ - ٢٠٢٢ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، سەرۆکی فراکسیۆنەکە دەشڵێت، \"ئێمە داوا لە سەرۆکی پەرلەمان ناکەین بۆ بەستنی کۆبوونەوەکان، بەڵکو هۆشداریی پێدەدەین\". زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، لە پێنج کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە دانوستاندنیان کردووە، هەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێیانوابووە کە نابێت کۆمیسیۆن لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن دروستبکرێتەوە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەوان لەگەڵ ئەو بژارەیەن کە کۆمیسیۆن وەکو خۆی کارابکرێتەوە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، \"بەداخەوە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ١٣ - ٠٣ - ٢٠٢٢ لایەنگیری تەواوی تەنیا هێزێکی سیاسیی لەنێو پەرلەمانی کوردستان کرد، وەکو ئەوەی بیری چووبێت بە دەنگی زۆرینەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانەکانمان بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە مومارەسەنەکردنی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، لەوەی پەرلەمان پەکبخرێت بە بیانووی ئەوەی کە هێزەکەی ئەو داوایەکی هەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بیانوویەکە لە دەرەوەی پەیڕەوی پەرلەمانی کوردستان و یاسا بەرکارەکانە لە هەرێمی کوردستان\". لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پارتی هەر بڕیارێک بدات دەبێت دەرئەنجامەکەشی لەئەستۆ بگرێت، \"سیستمی یەک بازنەیی قۆناخەکەی بەسەرچووە، دەبێت هەرێمی کوردستان دابەشی چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن بکرێت و یاسای هەڵبژاردنیش هەمواربکرێتەوە، ئێمە ئومێدەوارین پارتی تەفاهومی بۆ ئەم پرسە هەبێت، ئەگەر نەیبێت، دەبێت تەحەمولی لێکەوتەکانی بکات\". بەڵێن ئیسماعیل، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، \"بە خۆشحاڵییەوە فراکسیۆنی پارتی واژۆی لەسەر ئەو بەڵگەنامەیە کردووە کە بە هیچ شێوازێک پەنا بۆ زۆرینە نەبرێت تاوەکو بتوانین بە لێکتێگەیشتن و سازان پرسەکان یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر پارتی تاکلایەنە دەست بۆ ئەمە ببات، ئەوا قەیرانێکی نوێی سیاسی لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات\". لە کاتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومی سەرۆکایەتی ١ ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکردووە، بەڵام ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان و کارانەکردنەوەی کۆمیسیۆن وایانکردووە، ئەگەر رێکیشبکەون، کۆمیسیۆن بەهۆی پێویستیی بە لانیکەم شەش مانگ دەرفەت، نەتوانێت لە کاتی دیاریکراودا هەڵبژاردن بەڕێوەببات.", "summary": "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، لە هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستاندا، هاوكار و پشتیوان و چاودێریی پرۆسەی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتووبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1804202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 187, "article_length": 7409, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 3244}, {"article": "لە ئاگادارییەکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا هاتووە، \"دوای ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و درێژکردنەوەی ماوەی پێشکێشکردن بۆ وەرگرتنی تەندەر و رێنوێنییەکانی (گەشتی عومرە)ی وەرزی ئەمساڵ ٢٠٢١، ئەمڕۆ دووشەممە وادەی دیاریکراو کۆتاییھات و دابەشکردنی تەندەر و رێنوێنییەکان لە رێکەوتی ١٢ - ٠٤ - ٢٠٢١ لە کاژێر ١٢: ٠٠ی پاش نیوەڕۆ وەستێندرا\". بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی تەندەر و رێنوێنییەکانیان وەرگرتووە و مامەڵەکانیان تەواوکردووە، تەنیا ئەوان مافی گەشتکردن و گواستنەوەی عومرەکارانیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، \"بە پێچەوانەوە ھەر کۆمپانیایەک بەدەر لە رێنوێنییەکان سەرپێچی بکات، رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە\".", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە وادەی دیاریکراو کۆتاییهات بۆ دابەشکردنی تەندەر و رێنوێنییەکانی گەشتی عومرەی وەرزی ئەمساڵ، هۆشداریش دەدات لەوەی هەر کۆمپانیایەک بەدەر لە رێنوێنییەکان سەرپێچی بکات، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1204202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 274, "article_length": 658, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 304}, {"article": "ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID ١٩ ژمارە (٣٢٤) ١. پشکنین: (٣٨٣٣ پشکنینی نوێ) ٢. تووشبوو: (٧٨ تووشبووی نوێ) کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٩٩٣٢٤١ (٣٤٤٥٩٦ هەولێر، ٢١١٧١٢ سلێمانی، ٤٢٩٥٥٤ دهۆك، ٧٣٧٩ هەڵەبجە) تووشبوون ١٠٤٩٢١ (٣٦٥٥٦ هەولێر، ٣٠٢٩٣ سلێمانی، ٣٤٩٧٣ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە) چاکبوون ٨٤٨٣٧ (٣٠٣٢٥ هەولێر، ٢٤٢٤٨ سلێمانی، ٢٧٣٠٩ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٦٦٥٠ (٥٣١٤ هەولێر، ٤٣٦٩ سلێمانی، ٦٩٦٦ دهۆك، ١ هەڵەبجە) مردن ٣٤٣٤ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧٦ سلێمانی، ٦٩٨ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٧٨ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، ٩٦٥ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە و ٣ تووشبووی دیکەیش مردوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/150120213", "category": "kurdistan", "summary_length": 216, "article_length": 561, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 344}, {"article": "سکرتێری رۆژنامەڤانی پارێزگاری دھۆک لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپەکە کە کۆپییەکی بۆ رووداو نێردراوە رایگەیاند، \"لەسەر داوای خەڵکی کەمپی شاریا بەڕێوەبەری کەمپەکە لە کارەکەی لادرا و ھەکار محەممەد ئەمین، بەرێوبەری کەمپی کەبەرتوو دوو بە شێوەی کاتی دەبێتە بەڕێوەبەری کەمپەکە\". دواینیوەڕۆی رۆژى هەینى، ئاگر لە کەمپى شاریای تایبەت بە ئاوارەکانى کوردانى ئێزدى لە سنوورى قەزای سێمێل کەوتەوە و بەو هۆیەوە ٣٧٠ خێوەت سووتان و زیانى گەورەی ماددى بەر ١٨٤ خێزان کەوت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی زیانلێکەتووانی کەمپەکە، هەروەها لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی راسپاردووە بۆ ئه‌وه‌ی \"هه‌رچی پێویسته بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانیان پێشکه‌ش بکرێت. \" هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا دەڵێت، \"پشتیوانیی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی و قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات دەکەینەوە. \" لە لایەکی دیکەوە ئیڤان فائق جابر، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، \"لەگەڵ [مستەفا کازمی]، سەرۆكوەزیرانی عێراق قسەم كرد، رێنوێنیی كردین بەپێدانی قەرەبووی دارایی بە نزیکەی ٥٠٠ هەزار دینار بۆ هەر خێزانێکی زیانلێکەوتوو\".", "summary": "لە بەردەوامیی کاردانەوەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی کەمپی شاریا، سەردار یونس، بەڕێوەبەری کەمپەکە لەکارەکەی دوورخرایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0406202129", "category": "kurdistan", "summary_length": 117, "article_length": 1148, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 520}, {"article": "ئەو گەنجەی خنکاوە، بە گوتەی محەممەد غازی کە کوڕە مامیەتی، ناوی رەوا شێرزادە و لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ مەلەکردن چوونەتە سەر رووباری سیروان. دواتر لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە. ئەنوەر ئیبراهیم، بەرپرسی تیمی غەواسی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی ئەو گەنجە هێشتا نەدۆزراوەتەوە، چونکە ئاوەکە زۆرە، \"داوامان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دەربەندیخان کردووە بۆ سبەی ئاوەکە بگرنەوە، ئێمەش بە سەرجەم کارمەند و تیمەکانەوە لە کاژێر ٠٦: ٠٠ ـی بەیانییەوە دەستدەکەین بە گەڕان. بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی گەرمیان، ئەوە حەوتەم کەیسی خنکانە لەو سنوورە لە ئەمساڵدا و هەشت کەسیش لە خنکان رزگارکراون.", "summary": "ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لەکاتی مەلەکردن لە رووباری سیروان لە گەرمیان خنکا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2808202020", "category": "kurdistan", "summary_length": 109, "article_length": 609, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 285}, {"article": "ئەمڕۆ هەینی ٢٨ - ٠١ - ٢٠٢٢ پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەبڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەسندکرد و بڕیارە هێزەکانیان تاوەکو ٣١ - ١٠ - ٢٠٢٢ بمێننەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا وێڕای سوپاسکردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا رایگەیاند، \"هێشتا داعش هەڕەشەیەکی جیدییە بۆسەر ئاشتیی نێودەوڵەتی و سەقامگیریی هەرێمایەتی، هەوڵی هاوبەشی بەردەوام بۆ تێکشکاندنی تیرۆر پێویستە\". ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە ٣١ ـی ئەم مانگە کۆتاییدەهات، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاردرا وادەی مانەوەکە درێژبکرێتەوە. لە کۆی ٦٦٦ پەرلەمانتار، ٥٥٥ پەرلەمانتار دەنگیان بە مانەوەی هێزەکانیان داوە و ١١٠ پەرلەمانتاریش دەنگیان بە گەڕانەوەی هێزەکانیان داوە. بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەکە دوای سەردانی کرستینە لامبغێشت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هات کە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. دوای پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە لە نۆ مانگی داهاتوودا ٥٠٠ سەرباز و راوێژکاری ئەڵمانی مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەکەن و راوێژیان پێدەدەن؛ بەشی هەرە زۆری ئەو ژمارەیەش لە هەرێمی کوردستانن و ٧٢.٩ ملیۆن یۆرۆ بۆ خەرجییەکانیان تەرخان دەکرێت. هاوکاریی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دوای هێرشی داعش بۆسەر باشووری کوردستان دەستیپێکرد. ئەڵمانیا لەو کاتەوە لە رێگەی دابینکردنی چەک، راوێژی سەربازی، پاڵپشتیی ئاسمانی و هەواڵگرییەوە یارمەتیی پێشکێش کردووە و لە هەوڵەکانی چاکسازیی پێشمەرگەشدا بەشدارە. هاوکات بە پەسندکردنی پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە، ئەرکی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان کۆتایی دێت و چیدیکە فڕۆکەکانی لەو ناوچەیە ئۆپەراسیۆن ئەنجام نادەن. فڕۆکە هەواڵگرییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان تاوەکو ئاداری ٢٠٢٠ بەردەوام بوون لە کۆکردنەوەی زانیاری و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ناوەندی بڕیاردانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش. بەڵام کابینەی ئۆلاف شۆڵتز، بڕیاریدا سووریا لە لیستی ئەو وڵاتانە لاببات کە فڕۆکەکانی دەتوانن ئۆپەراسیۆن تێیدا ئەنجامبدەن.", "summary": "نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات لە بەرامبەر پەسندکردنی پڕۆژەبڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2801202219", "category": "kurdistan", "summary_length": 158, "article_length": 1981, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 898}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تویتێکدا رایگەیاند: \"ئێمە لە هەڕەشە نوێیەکانی تورکیا نیگەرانین کە مەترسیی گەورە دەخەنە سەر باکووری سووریا. هەر هێرشێک بکرێت، سوورییەکان دابەشدەکات، قەیرانێکی نوێی مرۆیی دروستدەکات و دانیشتووە بنەڕەتەکان و ئاوارەکانیش ئاوارە دەکات. گرژیی نوێ هەروەها کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەڵمەتی دژی داعش دەبێت. \" ئەوە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا کرد بۆ ئەوەی بە گوتەی خۆی، بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر، بە درێژایی سنووری وڵاتەکەی لە نێو خاکی سووریادا \"ناوچەیەکی ئارام\" دروستبکات. ئەمریکا کە لە شەڕی دژی داعشدا هەسەدە بە هاوبەشی سەرەکیی خۆی دادەنێت، نیگەرانیی خۆی دژی نیازی تورکیا راگەیاندووە و پێیوایە هەر هێرشێکی نوێ دەبێتە هۆی \"تێکدانی سەقامگیری هەرێمی، \" نەمانی سەرنج لەسەر شەڕی دژی داعش و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر سەربازانی ئەمریکی. هاوکات لەو بارەیەوە، مەزڵوم عەبدی نووسیویەتی: \"داوا لە لایەنەکان دەکەین رێگە لە هەموو تراژیدیایێکی نوێ بگرن و پاڵپشتیی لە کەمکردنەوەی گرژییەکان بکەن. \" رۆژی چوارشەممە، سەرۆککۆماری تورکیا دووبارە هەڕەشەی کردووە کە بە گوتەی خۆی سەرەتا \"تەل رەفعەت و منبج لە تیرۆر پاکدەکەنەوە\" و دواتریش هەنگاو بەرەو ناوچەکانی دیکە دەنێن. چەند کاژێرێک دوای ئەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: \"هەر هێرشێکی نوێی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، شتێکە ئێمە دژایەتیی دەکەین. ئەو نیگەرانییەی کە ئێمە هەمانە ئەوەیە کە هەر هێرشێکی نوێ دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی، هەروەها دەرفەت بۆ لایەنە شەڕانگێزەکان دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ مەرامەکانی خۆیان بقۆزنەوە. \" تورکیا شەڕڤانان بە بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دادەنێت. لەو بارەیەوە، بلینکن گوتی: \"ئێمە بەردەوامین لە شەڕی دژی داعش بەشێوەیەکی کاریگەر لە رێگەی هاوبەشەکانمانەوە لە نێو سووریادا و نامانەوێت هیچ شتێک مەترسی بخاتە سەر هەوڵەکانی هێشتنەوەی داعش لەو سندووقەی کە خستوومانەتە نێوی. \" پێشتر هەریەکە لە رووسیا و ئێرانیش دژایەتیی خۆیان بۆ نیازی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر باکووری سووریا و رۆژئاوای کوردستان راگەیاند. ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) رۆژی دووشەممە، ٣٠ی ئایار، راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، پلانی هێرشی نوێی تورکیا \"بەشێکە لەو پاکتاوە نەتەوەیی و جوگرافییەی لە لایەن حکومەتی رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان دەکرێت. \" دەشڵێت ئەوە \"تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتییە\" هەمان رۆژ سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای هاوپەیمانیی دیمەشق، جەختی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە کردبووەوە بۆ ئەوەی بە گوتەی خۆی: \"ناوچەیەکی داماڵراو لە تیرۆر\" بە درێژایی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان دروستبکات. نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی رووسیای گوتووە، پلانی دروستکردنی \"ناوچەیەکی ئارام\" بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر بە درێژایی سنووری سووریا، بەو شێوەیە جێبەجێنەکراوە، کە ساڵی ٢٠١٩ لەسەری رێککەوتبوون. ساڵی ٢٠١٩، رووسیا و تورکیا رێککەوتن کە پۆلیسی سەربازیی رووسیا و پاسەوانی سنووری تورکیا بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر پاشەکشە بە شەڕڤانان بکەن و پێکەوە ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. رۆژی یەکشەممە، ٢٩ی ئایار، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران دژی هەموو جۆرە بەکارهێنانێکی هێزی سەربازییە لەنێو خاکی وڵاتانی دیکە بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکان. لەبارەی ئەگەری هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، پرسیار لە سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و لە وەڵامدا گوتی، هەر جموجۆڵێکی سەربازی لەنێو خاکی وڵاتانی دیکە بە پێشێلکاریی دژی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت و دەبێتە هۆی هەڵچوونی زیاتر و ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە. ئەردۆغان هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤانان دەکات تاوەکو بە درێژایی سنوورەکەی \"ناوچەیەکی ئارام\" دروستبکات. ئەمریکا بەرامبەر هەر ئۆپەراسیۆنێکی نوێ هۆشداری داوە و رایگەیاندووە ئەو هاوپەیمانە ناتەبایەی ناتۆ، سەربازەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە. لە ساڵی ٢٠١٦ ـەوە تاوەکو ئێستا، تورکیا سێ ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کردووە. دەقی تویتەکەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە): \"ئێمە لە هەڕەشە نوێیەکانی تورکیا نیگەرانین کە مەترسیی گەورە دەخەنە سەر باکووری سووریا. هەر هێرشێک بکرێت، سوورییەکان دابەشدەکات، قەیرانێکی نوێی مرۆیی دروستدەکات و دانیشتووە بنەڕەتەکان و ئاوارەکانیش ئاوارە دەکات. گرژیی نوێ هەروەها کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەڵمەتی دژی داعش دەبێت. داوا لە لایەنەکان دەکەین رێگە لە هەموو تراژیدیایێکی نوێ بگرن و پاڵپشتیی لە کەمکردنەوەی گرژییەکان بکەن. \"", "summary": "مەزڵوم عەبدی، ناسراو بە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشداری دژی هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەدات و دەڵێت، هێرشی لەو جۆرە \"مەترسیی گەورە دەخەنە سەر باکووری سووریا\" و سوورییەکان دابەشدەکات، قەیرانێکی نوێی مرۆیی دروستدەکات و دانیشتووانی ناوچەکە و ئاوارەکانیش دووچاری ئاوارەبوونێکی دیکە دەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020620229", "category": "kurdistan", "summary_length": 347, "article_length": 4365, "summary_token_count": 158, "article_token_count": 1979}, {"article": "سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایدەگەیێنێت: \"یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لە وەرزی زستاندا ئەوەیە کە کارەبا بووەتە شوێنگرەوەی سووتەمەنی و خواست لەسەری زیاد دەکات. دەبێت شێوازی باڵەخانەکانمان بگۆڕین و واز لە بلۆک بهێنین. خەڵک لە زستاندا بلۆک گەرم دەکەنەوە و لە هاویندا بلۆک سارد دەکەنەوە. \" سیروان محەممەد ئاماژەی بەوە دا، \"بلۆک ئەم وڵاتەی وێران کردووە.. کارەبا و سووتەمەنیی وێران کردووە\". بلۆک ساردی و گەرمی دەگوازێتەوە. تۆ لە ژوورەوە زۆپایەک دابنێ وەک ئەوەیە دەرەوەت گەرم کردبێتەوە. دەبێت حکومەت خەڵک هان بدات لە بلۆک دوور بکەونەوە و نەگەیێنەری گەرما و سەرما دابنێن. بەو شێوەیە دەتوانرێت کاژێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکرێت. حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر گوتی: \"کارەبا تەنیا بە وەزارەتی کارەبا چاک نابێت؛ چەندین وەزارەتی دیکە پێویستە کاری لەسەر بکەن کە یەکێکیان وەزارەتی شارەوانییە بۆ ئەوەی کار لەسەر ئەوە بکات بینا و خانووەکان نەگەیێنەری گەرمی و ساردی و مەرجیان بۆ دابنرێت تا ماڵان بەکارهێنانی کارەبا کەم بکەنەوە. \" هاونیشتمانییان دەڵێن، لەبەر ئەوەی وەزارەتی کارەبا پێوەری زیرەکی بۆ ماڵان و شوێنە گشتی و بازرگانییەکان داناوە دەبوو کاژێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکرایان، کەچی باش نەبووە. بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر گوتی: \"ئەگەر پێوەری زیرەک نەبووایە، دۆخی کارەبامان خراپتر دەبوو لەوەی ئێستا هەیە. لە سنووری پارێزگای هەولێر ٤١٨ هەزار و ٤١٤ پێوەری زیرەکی کارەبا بەستراوە. ٢٧١ هەزار و ٩٧٤ پێوەر هەموو کارەکانیان تەواو بوون و لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە دەخوێنرێنەوە. پرۆژەی پێوەری زیرەک تاوەکو ئێستا تەواو نەبووە و بە تەواوبوونی پرۆژەکە ئینجا کاریگەرییەکەی لەسەر باشبوونی دۆخی کارەبا دەردەکەوێت. \" بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر ئاماژەی بەوە دا، لە پارەوە تاوەکو ئەمساڵ نزیکەی ٢١ هەزار هاوبەش زیادی کردووە. پار مانگی کانوونی دووەم تێکڕای خواست لەسەر کارەبا ٢٤٦٠ مێگاوات بووە، بەڵام ئەمساڵ لەم مانگەدا گەیشتووەتە ٢٤٩٢ مێگاوات. هاوکات ئەمساڵ لە پار ساردتر بوو. بەپێی ئەوە بووایە دەبوو ئەمساڵ خواست لەسەر کارەبا نزیکەی ٢٠٠ مێگاوات زیاد بووایە، بەڵام دەبینین ٣٢ مێگاوات زیاد بووە کە ئەوەیش بۆ کاریگەریی پێوەری زیرەکی کارەبا دەگەڕێتەوە. سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانییش گوتی: \"پار ئەم کاتانە مانگ هەبووە ٣٠ گۆڕەر (محاویلە)مان سووتاوە، بەڵام ئەمساڵ لەم وەرزە زۆر ساردەدا ٧ - ٨ گۆڕەرمان سووتاوە. ئەمەیش مانای وایە کە ئەم پێوەری زیرەکە زۆر باش رێگریی کردووە لەوەی باری سەر گۆڕەرەکان زیاد ببێت و بسووتێن. ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیانەکانمان زۆر کەم بوون. \" بەهۆی سەرماوە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە ژمارەی ئەمپێرەکانی پێوەری زیرەکی ماڵان لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ و کارەبای شوێنە بازرگانییەکان لە ٦٠ ئەمپێرەوە بۆ ٤٠ کەم بکاتەوە. سیروان محەممەد: \"تاوەکو ئێستا ئەمپێری کارەبای هیچ شوێنێک کەم نەکراوەتەوە؛ هێشتا بڕیارەکەی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ نەکراوە. بەڵام ئێمە لەم زستانەدا لە سلێمانی رۆژی وا هەبووە چوار کاژێر کارەبامان داوە، چونکە پەستانی زۆر لەسەر فیدەرەکان بووە. هەروەها لە چوار ساڵدا ١٠٠ هەزار هاوبەشی کارەبا زیادی کردووە. ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی کارەبا بە تێکرا ٦ - ٧ کاژێر هەیە. \" حوسێن حەمەدیش گوتی: \"لە هەولێر لە مانگی کانوونی دووەمدا لە باشترین دۆخدا بە تێکڕا ١١ کاژێر کارەبا دراوە، بەڵام رۆژیش هەبووە زۆر خراپ بووە و ٦ - ٧ کاژێر دراوە. \"", "summary": "هاونیشتمانییان گلەیی لە کەمبوونەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبا دەکەن. بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانییش دەڵێت، کارەبا وەک سووتەمەنی بۆ گەرمکردنەوە بەکاردەهێنرێت و خەڵک لە زستان و هاویندا بلۆک گەرم و سارد دەکەنەوە و پێویستە شێوازی باڵەخانەکان بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی کارەبای کەمتر بۆ گەرمکردن و ساردکردنەوەیان بەکار بهێنرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2301202212", "category": "kurdistan", "summary_length": 321, "article_length": 3052, "summary_token_count": 139, "article_token_count": 1386}, {"article": "ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، کاژێر ٩: ٠٢ی بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٨ پلەی رێختەر لە گەرمیان روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە. چەقی بوومەلەرزەکە لە دووریی ٩ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەلار و ٤٣ کیلۆمەتر لە سەنتەری کفری روویداوە و قووڵاییەکەی ١٠ کیلۆمەتر بووە.", "summary": "بەیانیی رۆژی سێشەممە ٢٨ - ٠٩ - ٢٠٢١ بوومەلەرزەیەک لە سنووری گەرمیان روویدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280920219", "category": "kurdistan", "summary_length": 115, "article_length": 347, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 160}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، بۆ رێگری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوە و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، بەشی ماددە هۆشبەرەکان و یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ، توانیان شەش تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیربکەن. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیرا بوو لە کوورەی تایبەت بە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ، بە نوێنەرایەتی (دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، تەندروستی و بەشی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین) سووتێنراون و لەنێوبران. ماددەکان بریتیبوون لە ٣.٧٧٥ کیلۆگرام کریستاڵ، ٢ کیلۆگرام حەشیش، ١٠٠ گرام هێرۆین و بڕێک تریاک. ئاسایشی راپەڕین دەڵێ: \"دوای یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکانیان، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر سزا دران\". هاوکات سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد كە بازرگانی پێوە كردبوو. سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت: \"شەوی رابردوو مەفرەزەکانی نووسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ٢٥٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ. تۆمەتبارەکە ناوی (پ، ع، ئا)ە و لەدایكبووی ١٩٩١ ە، بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی تایبەت بەماددە هۆشبەرەکان راگیراوە و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: \" لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە\".", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دەشڵێت: \"چوار جۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1708202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 137, "article_length": 1461, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 655}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ١٧.٥.٢٠٢٢ د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر ١٠: ٣٠ ـی ئەمشەو، نەخۆشێکیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە کە تەمەنی لەنێوان ٣٠ - ٣٥ ساڵاندایە و خەڵکی سنووری شنگالە و پیشەی سەربڕ و گۆشتفرۆشییە. لەبارەی ئەوەی چ رێکارێکیان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە، د. ئەفراسیاب مووسا ئاماژەی بەوە کرد، رەوانەی نەخۆشخانەی لالاڤ کراوە بۆ ئەوەی پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت بۆ دڵنیابوون لە نەخۆشییەکەی و نیشانەکانی. تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی هاوبەشە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا، لە رێگەی گەنەوە بۆ ئاژەڵ بەشێوەیەکی سەرەکی دەگوێزرێتەوە. ئاژەڵی ماڵی و کێوی وەک گوێزەرەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ دادەنرێن. بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لە عێراقدا نوێ نییە و سەرەتاکەی بۆ ساڵی ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە. لەبارەی دۆخی تەندروستی نەخۆشەکە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک گوتی، نیشانەکانی تای خوێنبەربوونی هەیە و پشکنینەکانی رەوانەی بەغدا کراون. لەبارەی دۆخی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ١٧ - ٥ - ٢٠٢٢ بە رووداوی گوت، \"لە هەرێمی کوردستان تەنها یەک تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە کەسێکە لە شاری هەولێر و پیشەی گۆشتفرۆشە. \" سەبارەت بە کەمیی تووشبوون لە هەرێمی کوردستان، بەپێی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە لەوانە، \"رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی زۆر کاریگەرییان لەسەر هۆشیاریی هەبووە و خەڵک بە باشی ئاگایان لە رێنماییەکانە، جگە لەوەی رێوشوێنەکانی حکومەت لەبارەی گۆشتفرۆشەکان و سەربڕینی ئاژەڵەوە کاریگەریی هەبووە. بە گشتیی هۆشیاریی خەڵکیش خۆی هۆکارێکی باشە کە تاوەکو ئێستا کەمترین تووشبوو تۆمارکراوە. \"", "summary": "لە پارێزگای دهۆک، کەسێک بەهۆی نەخۆشییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەش دەڵێت، \"گوماندەکرێت تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1705202229", "category": "kurdistan", "summary_length": 142, "article_length": 1585, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 724}, {"article": "وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ تاوتوێکردن و خستنەڕووی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کارەبا و پرۆژە و پلانەکانی وەزارەت بەڕێوەچووە و تێیدا چەند بڕیارێکیان داوە. بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دراون: - گۆڕانکاری لە هەندێک پۆست و بەرپرسیارێتی کران. - بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، راپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەباوە دەبەسترێنەوە. - لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، ٤٠ ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا دەدرێتەوە. - کار بە سیستمی ئەلکترۆنی و ماڵپەڕی پسوولە (pswla. com) دەکرێت و لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت. - پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان هەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک (١,٤٨٠,٠٠٠) هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەبوون، بەڵام ئێستا بۆ (١,٨٠٠,٠٠٠) هاوبەش بەرزبووەتەوە. - بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبای شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران. بۆ ئەم مەبەستە سیستمی پێوەری زیرەک، سەرجەم سەرپێچیەکانی دیاری کردووە.", "summary": "وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی راگەیاند و لە یەکێک لە بڕیارەکاندا ئاماژەی بەوە کردووە، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە ٤٠ ئەمپێر کارەبا دەدرێتە هاوبەشانی کارەبا، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەشێک لە هاوبەشانی کارەبا گلەیی ئەوە دەکەن کە ئەمپێرەکانی کارەبای نیشتمانییان لەوە کەمترە کە ئاماژەی پێکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0802202210", "category": "kurdistan", "summary_length": 308, "article_length": 1168, "summary_token_count": 136, "article_token_count": 531}, {"article": "رۆژی ١٤ی نیسانى ٢٠٢٢، ئامانج هەرکى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، پارتى بۆ بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆککۆمار \"ئامادە نەبووە و نییە\" دەستبەردارى وەزارەتەکانى حکومەتى داهاتووى عێراق بێت و ئەوەى لەوبارەوەش دەگوترێت راست نییە. ئەو گوتانەى پەرلەمانتارەکەى پارتى دوای ئەوە دێن کە رۆژی پێنجشەممە ١٤ - ٤ - ٢٠٢٢ عەممار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمە کە بەشێکە لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان ئاماژەى بەوەدا کە پارتى دیموکراتى کوردستان ئامادەیی پیشانداوە دەستبەردارى سەرجەم پۆستە وەزارییەکانى حکومەتى داهاتووى عێراق بێت تاوەکو لەبەرانبەردا پۆستى سەرۆککۆمارى پێبدرێت. ئامانج هەرکى گوتى: \"قسەى لەو جۆرە نەکراوە؛ ئەوە هەوڵێکە بۆ کەلێن خستنە نێو هاوپەیمانیی سێ قۆڵى. \" پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پۆستى سەرۆککۆمار رێبەر ئەحمەد بەربژێریەتی کە لەلایەن هاوپەیمانیى رزگاکردنى نیشتمانەوە پاڵپشتی دەکرێت کە جگە لە پارتى، رەوتى سەدر و هاوپەیمانیی سەروەریى سوننەکان پێکیدەهێنن. هەرچى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانە، بەرهەم ساڵح بەربژێریەتی بۆ هەمان پۆست کە پشت بە چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەبەستێت بۆ بەدەستهێنانى ئەو پۆستە. لە رۆژانی ٢٥ و ٣٠ ى ئادارى رابردوودا پەرلەمانى عێراق نەیتوانى ژمارەی پێویستى یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوە کۆبکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار؛ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی ٢٢٠ پەرلەمانتار لە ٣٢٩ کورسییەکە هەیە.", "summary": "ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان رەتیدەکاتەوە حیزبەکەى داوای کردبێت بۆ بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆککۆمار دەستبەردارى وەزارەتەکانى حکومەتى داهاتووی عێراق بێت و دەڵێت: \"ئەوەى لەوبارەیەوە دەگوترێت راست نییە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1404202231", "category": "kurdistan", "summary_length": 232, "article_length": 1325, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 637}, {"article": "بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە کە بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان، سەردانی دەباشانی کردووە. لە کۆبوونەوەیاندا دۆخی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کردووە، هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاندووە، باسیان لە هەوڵەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ نزیکبوونەوەی هێز و لایەنەکان کردووە. بەپێی راگەیێندراوێک کە لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، بافڵ تاڵەبانی لەسەر تەواوی پرسەکان و سەردانی ئەم دواییەی وەفدی یەکێتی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ناردنی بودجەی ھەرێمی کوردستان، بەرچاوڕوونیی داوەتە شاندە بەریتانییەکە و جەختی لە سووربوونی یەکێتی لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و پەنابردن بۆ دیالۆگی نیشتمانی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵەنگارییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و عێراق کردووەتەوە. ھەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە کراوە و بافڵ تاڵەبانی \"پەرۆشیی یەکێتیی بۆ بونیادنانی ھێزێکی یەکگرتووی بەدسپلین و راھێنراو دووپاتکردەوە و داوایکرد ھێزەکانی ھاوپەیمانان و بەریتانیا ھاریکاربن و بەشداربن لە پێشخستنی سیستەمی سەربازیی لە ھەرێم\". هەروەها لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بێڵ ریچارد، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندی یاوەری، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرد و پشتیوانی و ئامادەیی یەکێتیی دەربڕی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی یەکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان و رایگەیاند، \"یەکێتی لەم پرۆسە گرنگ و نیشتمانییەدا پەرۆشی بونیادنانی ھێزێکی تۆکمە و راھێنراوی سەربازییە کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆ بێت و لەسەر بنەمای نەتەوەیی، شەراکەت و ھاوسەنگی ھێزەکان یەکبخرێنەوە. بۆ ئەوەش ھەماھەنگی و ھاریکاریی زیاتری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە پێویست دەزانم لەڕووی مەشقپێکردن و دابینکردنی ھاوکاریی سەربازی\".", "summary": "هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، یەکێتی پەرۆشی بونیادنانی هێزێکی یەکگرتووی \"بەدسپلین و راهێنراوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1606202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 211, "article_length": 1829, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 817}, {"article": "بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێ رۆژی ٢١ - ٢ - ٢٠٢٢ چوونەتە سەر ماڵی گوزەل حاجی زادە و دەستبەسەریان کردووە و بردوویانەتە ئیدارەی ئیتلاعات. گوزەل حاجی زادە، تەمەن ٧٠ ساڵ رۆژی ٢٠ - ٠٢ - ٢٠٢٢ لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، داوای لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کرد هەوڵ بۆ ئازادکردنی کچەکەی بدەن. زەینەب جەلالیان ساڵی ٢٠٠٧ لە کرماشان دەستبەسەر کرا و بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و \"موحارەبە\" بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم درا. بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئەو لە زیندان و لە کاتی لێکۆڵینەوەکان ئەشکەنجە دراوە و لە زیندان تووشی چەند نەخۆشییەک بووە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی زەینەب جەلالیانەوە بڵاوی کردووەتەوە، \"دایکی زەینەب جەلالیان بۆ ماوەی چەند کاژێرێک لەسەر ڤیدیۆکە و کەسانێک کە ڤیدیۆکەیان گرتووە، خراوەتە ژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکردووە کە بەهیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە لێدوان بۆ راگەیاندنەکان بدات و هەواڵ و زانیاری لەسەر دۆخی زەینەب بڵاوبکاتەوە\". پێشتریش عەلی جەلالیان، باوکی زەینەبیان دەستبەسەر کرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە هەواڵ و زانیاریی لەسەر دۆخی کچەکەی بڵاوکردبووەوە. کۆمیتەی دەستبەسەرکردنە نایاساییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ٢٠١٦ داوای لە ئێران کردبوو دەستبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکرێت. زەینەب جەلالیان تاوەکو ئێستا مافی مۆڵەتی کاتیی هاتنەوە دەرەوە لە زیندانی پێنەدراوە. ئەو ساڵانێکە بۆ زیندانی یەزد دوور خراوەتەوە و سەرەڕای ئەوەی داوای کردووە بۆ زیندانی ورمێی بگوازنەوە، بەڵام داواکارییەکەی وەڵام نەدراوەتەوە.", "summary": "هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، گوزەل حاجی زادە، دایکی زەینب جەلالیان، گیراوی سیاسی کوردیان بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کردووە و هەڕەشەیان لێکردووە. ئەمە دوای ئەوە هات کە گوزەل حاجی زادە لە گرتەڤیدیۆیەکدا داوای ئازادکردنی کچەکەی کردبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220220228", "category": "kurdistan", "summary_length": 254, "article_length": 1506, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 700}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئايينى مەسیحییەکان کە رۆژی یەکشەممە ٠٤ - ٠٤ - ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە \"ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بێ بەشداریكردنى ھاووڵاتيانى كريستيان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆنلاین بووە؛ سەرجەم كەنيسەكان داخراون، جگە لە كەنيسەيەك نەبێت كە تەنھا نوێژی جەژنی تێدا ئەنجام دراوە. \" بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی هەستانەوەی کریستیانەکان لە کاتێکدایە لە ٣١ - ٠٣ - ٢٠٢١ لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاردرا بە داخستنی مزگەوت و تەکیە و کەنیسە و پەرستگە و هەموو شوێنە ئایینییەکانی دیکە تاوەکو ١٠ی نیسانی ٢٠٢١. نوێژی جەژنی هەستانەوە كە رۆژی (شەممە ٠٣ - ٠٤ - ٢٠٢١) ئەنجامدرا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئايينى مەسیحییەکان دەشڵێت: \"لێرەوە جەخت دەکەینەوە پابەندی گشت بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبین و رێگە نادەین هیچ کەنيسەيەك سەرپێچی بکات تاوەکو ئەو کاتەی بەفەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەکان دەکرێنەوە\". دەقی روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئايينى مەسیحییەکان ھاووڵاتیانی ئازیزی کوردستان لە سۆنگەى پابەندبوونمان بە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوى ڤايرۆسى کۆرۆنا لە ھەرێمى كوردستان، جەخت لە پاراستنی ئاشتی پێکەوەژیانی ئایینی و تەبایی لە نێوان گشت ئايينەكانى کوردستان دەکەینەوە. بەڕێزان، سەبارەت بە نوێژی جەژنی قیامە كە دوێنێ شەو بەرواری ٣ی مانگی چوار بەڕێوەچوو، ئەم رونكردنەوەى خوارەوە دەخەینەڕوو. ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداری كردنى ھاووڵاتيانى كريستيان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆنلاین بووە، بۆ زانياريتان سەرجەم كەنيسەكان داخراون جگە لە كەنيسەيەك نەبێت كە تەنھا نوێژی جەژن تێدا ئەنجامدراوە. لەم روانگەيەشەوە داوای لێبووردن لە موسوڵمانانى کوردستان و سەرجەم ئايينزاكان دەکەین کە ئەگەر ئەم كردارە بوو بێتە ھۆی بریندار کردنی ھەستیان. لێرەوە جەخت دەکەینەوە كە پابەندی گشت بڕیارەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبین و رێگەش نادەین هیچ کەنيسەيەك سەرپێچی بکات تا ئەو کاتەی بە فەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەکان دەکرێنەوە. بەدواداچوونى كارگێڕى خۆشمان دەكەين لە بوونى ھەر كارێك كە پێچەوانەی بڕيار و رێنمايیەكانى لێژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوى ڤايرۆسى كۆرۆنا بێت. خوای گەورە و میھرەبان وڵاتەکەمان و کوردستانی شیرینمان و سەرجەم پێکھاتەکانی بپارێزێت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئايينى مەسیحییەکان", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئايينى کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی لەبارەی بەڕێوەچوونی جەژنی هەستانەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، \"داوای لێبووردن لە موسڵمانان دەکەین. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0404202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 215, "article_length": 2173, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 978}, {"article": "نادر بابەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە رووداوی راگەیاند \"زۆربەی شوێنەوارەکانی سنووری ئێمە لە بەرنامەدایە نۆژەن بکرێنەوە، بەڵام نۆژەنکردنەوەی ئاسان نییە، چونکە دەبێت لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بکرێت و کەلوپەلە بیناسازییەکان لە تاقیگەی تایبەت بە شوێنەوار پشکنینیان بۆ بکرێت، ئەوکات دەتوانن بڕیار لەسەر بودجەی نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە بدەن، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هیچ بودجەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان تەرخان نەکراوە\". بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، جگە لە قەڵای دێرێ، قەڵای خانزاد، کاروان سەرای، پانکان و قەڵای دوین کە دەکەونە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەولێر، هەروەها دوو هەزار خانووی کولتووری لە سەنتەری شارەکە و ١٠٠ خانووی کولتووری لە کۆیە، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە. قەڵای دێرێ دەكەوێتە بەشی رۆژئاوای دامێنی زنجیرە چیای پیرمام و ٣٨ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێر دوورە، بە دووریی دوو کیلۆمەتر لەلای چەپی رێگەی هەولێر و دارەبزمارە و گوندی سەروكانی هەڵكەوتووە. قەڵاكە لەسەر گردێكی بەرزە و لە شورایەكی پتەوی قایمكاری سەربازی پێكهاتووە كە بە چواردەوری گردەكەدا دروستكراوە، لە قوڵە و دیوارەكانی، بەشێوەی ئاندازیاریی شەشپاڵوو دروستکراوە و شەش كونی مەتەرێزی بەرگریی هەیە. مێژووی دروستکردنی بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران دەگەڕێتەوە و لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە لە ٢ی ئابی ساڵی ١٩٥١ وەکو شوێنێکی مێژوویی تۆمارکراوە و ژمارەی تۆماری ٣٠٠٥ی پێدراوە. ئاسەواری زیانگەیاندن بە قەڵاکەوە دیارە و لەسەر دیوارەکانی نووسراوە، هەروەها بەشێک لە دیوارەکانی رووخێندراون و بەردەکانی پەرش و بڵاوکراونەتەوە. بەڕێوەبەری شوێنەواریی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی ٢٠١٢ وە تاوەکو ئێستا هەشت وەرز (Erbil Plain Archaeological Survey - پرۆژەی رووپێویی دەشتی هەولێر) بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکانی هارڤاردی ئەمریکی، یادام میتس کۆڤیچی پۆڵەندی و ئینس برۆکی نەمسایی ١٠٠٠ شوێنەواریان تۆمارکردوون. نادر بابەکر ئاماژەی بەوە کرد \"لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیمەکانی ئەو زانکۆیانە ماوەی دوو ساڵە سەردانی هەرێمی کوردستانیان نەکردووە، بەڵام ئێمە بەردەوام لەڕێگەی کارمەند و پسپۆڕەکانی خۆمانەوە ناوچە شوێنەوارییەکان رووپێو و تۆمار دەکەین، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار ناوچەی شوێنەواریی هەولێر و دەشتی هەولێر تۆمارکراون\". بەڕێوەبەری شوێنەواریی هەولێر داوا لە حکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کار بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی هەولێر بکات، چونکە شوێنەوارەکان شارستانیەتی هەر میللەتێک پیشاندەدات، هەروەها داوا لە هاونیشتمانییان دەکات هاوکاریان بن لە پاراستنی شوێنەواری ناوچەکانیان. نادر بابەکر باسی لەوەش کرد، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە، بۆئەوەی بەشێک لە شوێنەوارەکان بکرێنە شوێنی گەشتیاری و ببێتە سەرچاوەیەکی داهات و لەڕێگەی ئەو داهاتەوە بودجە بۆ پرۆژە شوێنەوارییەکان دابین بکەن. د. کاوە شاوەڵی، پسپۆڕی شوێنەوار و شارستانیەت بە رووداوی راگەیاند، شارستانییەت تەنها ئەرکی حکومەت نییە، بەڵکو ئەرکی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیە، سەرمایەدارانیش دەبێت گرنگی بەو بوارە بدەن، چونکە دەتوانن ناوچە شوێنەوارییەکان نۆژەن بکەنەوە و سەرمایەداریی تێدا بکەن، لەو رێگەیەشەوە شوێنەوارەکانی وڵاتەکەیان دەپارێزن، هاوکات دەرفتی کار دەڕەخسێنن و خۆشیان لەم رووەوە سوودمەند دەبن. ئەو پسپۆڕەی شوێنەوار و شارستانیەت ئەوەشی خستەڕوو، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان شوێنەوار وەکو شتێکی پیرۆز سەیر دەکرێت و هەموو پێکهاتەکان بە گرنگ سەیری شوێنەوارەکانیان دەکەن، بیروڕای ئایینی و نەتەوەیی نەبووەتە رێگر لە رێزگرتن، پاراستن و خۆشەویستنی شوێنەوارەکانی وڵاتەکانیان. وەکو شاوەڵی دەڵێت، ئێستا لە سەردەمێکدا دەژین کە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە گەیاندنی هۆشیاری و رۆشنبیری، بۆیە دەکرێت رۆژانە ئەو هۆشیارییە بڵاوبکرێتەوە کە خەڵک هۆشیاریی شوێنەوار، ژینگەیی و کولتووریی خۆیان لەلا پیرۆز بێت و رێگری لە وێرانکردن و پیسکردنی بکەن.", "summary": "دێرێ، قەڵایەکی شوێنەوارییە و دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، بەشێک لە هاونیشتمانییان زیانیان پێگەیاندووە و مەترسیی لەنێوچوونی لەسەرە، هەرچەند لە پلاندایە نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تاوەکو ئێستا نۆژەنکردنەوەی نەچووەتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0604202116", "category": "kurdistan", "summary_length": 258, "article_length": 3521, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 1567}, {"article": "هەر یەک لە ئاکان کاراچای، کۆنسوڵی تورکیا لە هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. بڕیارە سبەی یەکشەممە، وەزیری بازرگانیی تورکیا لە کۆڕبەندی ئابووریی تورکیا - عێراق کە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت، بەشداری بکات و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. لەماوەی دەستبەکاربوونیدا، ئەمە دووەم جارە وەزیری بازرگانیی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و سەردانی ئەمڕۆیشی بۆ هەرێمی کوردستان، یەکەم سەردانیەتی. مەهمەت مووش بەر لە سەردانەکەی بۆ هەولێر رایگەیاند، ئەوان پلانیان هەیە کۆڕبەندێکی بازرگانی تورکیا و عێراق ئەنجام بدەن و \"ئامانجمان ئەوەیە کە لێرە بازرگانیمان بۆ ئاستێکی بەرزتر و پێشکەوتووتر بکەین. ئێستا نیازمانە قەبارەی بازرگانیی نێوانمان بگەیێنینە ٢٠.٦ ملیار دۆلار. بیرۆکەی ئێمە ئەوەیە کە ئەو ژمارەیە بەرزتر بکەین. لێرەدا هەلی گرنگ هەن و تورکیا ئەزموونی بەرچاوی هەیە بۆ زیادکردنی هەناردەکاری بۆ عێراق. لێرە پەیوەندییەکی گرنگمان دەبێت لەسەر ئاستی بەرژەوەندیی هاوبەش. \"", "summary": "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ - ٩ - ٢٠٢١، مەهمەت مووش، وەزیری بازرگانیی تورکیا بە یاوەریی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی بازرگانیی تورکی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2509202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 170, "article_length": 1033, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 448}, {"article": "لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"کەس ناتوانێت ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراقدا بخەمڵێنێت، بەڵام رۆژبەڕۆژ لە تکریت، کەرکووک و دیالە چەکدارانیان لە زیادبووندان و هێزیان زیاتر دەبێت. دەبێت بە هەموو لایەکەوە رێگری بکەین بەۆ ئەوەی ئەوە دووبارە نەبێتەوە کە ساڵی ٢٠١٤ روویدا. \" پێشتر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەبارەی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوانیان لە ناوچە دابڕێنراوەکاندا چەندین کۆبوونە و دانیشتنیان کرد بۆ ئەوەی رێگری لە جموجووڵی چەکدارانی داعش بکەن و، لەسەر چەند بڕیارێک و پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش رێککەوتن. نوێنەرەکەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە گوتیشی: \"بە داخەوە تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارانەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق جێبەبەجێ نەکراون کە لە ماوەی پێشوودا لە دانیشتن و کۆبوونەوەکاندا لەسەریان رێککەوتوون. وا پێویستە کە لە داهاتوودا هەردوو لا هەوڵ بدەن هەرچۆنێک بێت ئەو بڕیارانە پێشتر درابوون لە ماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێن. لەبەر ئەوەی نە سوپای عێراق بە تەنیا دەتوانێت ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات نە ئەو هێزەیش کە لەوێیە دەتوانێت رێگە بە چەکدارانی داعش نەدات ئەو جموجووڵانە بکات. \" عەبدولخالق تەڵعەت ئاماژەی بەوە دا، نەبوونی بڕیارێکی هاوبەش لای سوپای عێراق هۆکارێکی سەرەکییە کە تا ئێستا بڕیارەکانی لیژنەی هاوبەش جێەجێ نەکراون، هەروەها نەبوونی متمانەیش لای ئەو هێزانە هۆکارێکی دیکەیە کە لیژنەکان دەستیان بە کار نەکردووە. چەکدارانی داعش لە ماوەی رابردوودا جموجووڵیان زیاد بووە و چەندین هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عێراق، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی. نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەڵێت: \"پێویستە بە زووترین کات کۆبوونەوەکان دەست پێبکەنەوە و ئەو بڕیارانەی پێشتر درابوون جێبەجێ بکرێن. ئەگەر ئەو بڕیارانە جێبەجێ نەکرێن، بە دڵنیاییەوە مەترسییەکان گەورەتر دەبن. دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی ناوچە دابڕێنراوەکان پڕبکرێنەوە. بەهۆی نەبوونی بڕیاری هاوبەشەوە لەناو سوپای عێراقدا، نەیانتوانیوە وەک پێویست رێگری لە جموجووڵی چەکدارانی داعش بکەن و بۆشاییەکان پڕ بکەنەوە، چونکە سوپای عێراق لە چەندین گرووپ و هێز پێکهاتووە. \" کاژێر ١٢: ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی رۆژی ٢٠٢١/٠٥/٠١ لە سنووری پردێ و لە نزیک گوندی قایەباشی چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە دروست بوو. بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندارن. ئێستاکە لەبارەی هێرشەکەوە لیژنەیەک دروست کراوە. عەبدولخالق تەڵعەت گوتی: \"دەبێت لەبارەی هەموو رووداوێکەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە هەبێت بۆ ئەوەی بە راستی بگەن. ئینجا ئەمە یەکەم جارە کە چەکدارانی داعش بەو جۆرە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە. \" دوای رووداوەکە وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا ئامادەیی هێزی پێشمەرگەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاند و هۆشداریی دایە \"تیرۆریستان\" کە \"هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەڵامی تووندی دەبێت بۆ ئەو هێرشە چەپەڵانەیان\" و دڵنیاییشی دایە خەڵکی کوردستان کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان \"وەک هەمیشە پارێزراو دەبێت. \"", "summary": "نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، نەبوونی بڕیارێکی هاوبەش لە سوپای عێراقدا هۆکاری زیادبوونی جموجووڵەکانی داعشە و رۆژبەڕۆژیش ئەو رێکخراوە هێز و چەکداری زیاد دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020520215", "category": "kurdistan", "summary_length": 219, "article_length": 2759, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 1244}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ١١ - ١ - ٢٠٢٢، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماری دابەشکردنی نەوت بەمشێوەیەیە: پارێزگای هه‌ولێر پێویستیی به ٩٢ ملیۆن و ٣٤٥ هەزار و ٤٠٠ لیترە، به‌ڵام تا رۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بڕی ٢٥ ملیۆن و ٧١٤ هەزار و ٨١٩ لیتر دابینکراوە؛ له‌و بڕه‌ش ٢٣ ملیۆن و ٩٦٠ هەزار و ٨٠٠ لیتر بەسەر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، رواندوز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه، كۆیە) دابه‌شكراوه،؛ هه‌روه‌ها بڕی ١ ملیۆن و ٥٣٤ هەزار و ٦٠٠ لیتر به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر (واتە خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌شكراوه؛ بڕی ٦٧ ملیۆن و ١٢٠ هەزار لیتر ماوه كه پێویسته دابینبكرێت. ٢ - پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە: پارێزگای سلێمانی پێویستی به ٩١ ملیۆن و ٧٤٩ هەزار لیتره؛ تاكو ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بڕی ١٧ ملیۆن و ١٧٢ هەزار و ٩٨٥ لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش ٨ ملیۆن و ٤٤ هەزار لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داخ و دووكان دابه‌شكراوه؛ ٦ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه؛ ١ ملیۆن ٨٥٢ هەزار لیتریش له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجە دابه‌شکراوه. بڕی پێویست بۆ پارێزگای دهۆک بریتییه له ٥٣ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار و ٦٠٠ لیتر؛ تاکو ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بڕی ١٨ ملیۆن و ٥٨٥ هەزار لیتر دابینکراوە؛ له‌و بڕه‌ش ١٣ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار و ٤٠٠ لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌شكراوه؛ له (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان)یش بڕی ٦ ملیۆن و ٥٥٤ لیتر دابەشکراوە؛ بڕی ٣٥ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار لیتر ماوه دابینبكرێت.", "summary": "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و تاوەکو ئێستا ٦٣ ملیۆن لیتر دابینکراوە و وردەکاریی و ئاماری بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1101202224", "category": "kurdistan", "summary_length": 170, "article_length": 1451, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 715}, {"article": "محەممەد رۆژبەیانی برازی مامۆستا شێرزاد بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند \"دوو رۆژ لەمەوپێش مام شێرزاد باری تەندروستی تێکچوو، دوای ھەشت کاژێر لە پشکین دەرکەوت کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و ھەر ھەمان رۆژ گیانی لەدەستدا\". شێرزاد محەممەد رۆژبەیانی لە ساڵی ١٩٤٦ و لەشاری کەرکووک لەدایکبووە. مامۆستای خانەنشین بوو و بە ئەرشیڤی مەلا جەمیل رۆژبەیانی ناسرابوو. دوای ئەوەی شاعیر و نووسەری کورد مەلا جەمیل رۆژبەیانی کۆچی دواییکرد ئەو ئەرشیڤەکەی ھێنایەوە کەرکووک و کتێبخانەیەکی گەورەی دروستکرد. شێرزاد محەممەد لەگەڕەکی حوڕییەی شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا و ھەر لە کەرکووک بەخاکسپێردرا.", "summary": "شەوی رابردوو شێرزاد محەممەد ئەمین رۆژبەیانی نووسەر و برازای گەورەی شاعیر و نووسەر و مێژوونووسی کورد، مەلا جەمیل رۆژبەیانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2312202016", "category": "kurdistan", "summary_length": 155, "article_length": 573, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 278}, {"article": "راگەیێندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوكراوەتەوە و تێیدا باس لەوەكراوە، بە پشتبەستن بە داتاكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق - سۆمۆ، لە مانگی ئایاردا ٨٩ ملیۆن و ٨٨١ هەزار و ٢٦٨ بەرمیل نەوتی خاو بە نرخی تێكڕا ٦٥.٨٤٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیل نەوتێك فرۆشراوە. هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، كۆی گشتیی داهاتی دەستكەوتوو لە فرۆشی نەوت بۆ مانگی ئایار پێنج ملیار و ٩١٧ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار دۆلار بووە. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا جەخت لەوەكراوەتەوە، ٨٦ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار و ٣٥٥ بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و ٦٠ هەزار و ٩١٣ بەرمیل نەوتیش لە كێڵگەكانی كەركووك و لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە فرۆشراوە. وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت، ٣٢ كۆمپانیای جیهانیی چالاک لە بواری نەوتدا ئەو بڕە نەوتەیان لە رێگەی بەندەرەكانی بەسڕە و خوڕ ئەلعەمییە لە كەنداو و بەندەری جیهانەوە هەناردەکردووە.", "summary": "وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیێندراوێكی لەبارەی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، نزیكەی ٦ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2306202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 150, "article_length": 847, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 410}, {"article": "هاونیشتمانییەک باس لەوە دەکات، هەموو شتێکی پیس فڕێدەدەنە نێو ئاوی خابوورەوە \"تەنانەت گیانەوەر، مریشک و سەگیش فڕێدەدەنە نێو ئاوی رووبارەکە\". هاونیشتمانییەکی دیکە دەڵێت، هەرکەسێک دەوروبەری خۆی پاکبکاتەوە، زبڵ و خاشاک لە شارەکە نامێنێت. سەرۆکی بۆردی رێکخراوێکی پاراستنی ژینگە لە زاخۆ لێکۆڵینەوەیەکی کردووە و ئەنجامەکەی داوەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تێیدا رێکخراوەکەیان جەخت لە زیادبوونی رێژەی زبڵ و خاشاک لەنێو ئاوی رووباری خابوور دەکاتەوە و مەترسیی ئەوە دەخاتەڕوو کە ئاوەکە بەکەڵکی خواردنەوە نایەت، نە بۆ مرۆڤ و نە بۆ ئاژەڵ. سەعید رەزڤان، سەرۆکی بۆردی رێکخراوی فەرەشین بۆ پاراستنی ژینگە دەڵێت \"پێشتر ١٦ جۆری ماسیمان لە رووباری خابوور هەبوو، بەڵام ئێستا چوار جۆر ماون، کاتێک ئاو پیس دەبێت لە هاوینان، رێژەی ئاوی پیس و زبڵ لە ئاوی پاک زیاتر دەبێت، هەربۆیە ماسی ناتوانێت تێیدا بژی\". ساڵانە لە زاخۆ نزیکەی ٤٥ ملیۆن دینار بۆ پاککردنەوەی ئاو لە زبڵ و خاشاک خەرج دەکرێت، کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی گواستنەوەی ئاو و بۆرییەکان. ساڵح حەسەن، بەڕێوەبەری ئاوی زاخۆ رایگەیاند \"رووباری خابوور لە چەند شار و ناحیەیەکەوە دێت تاوەکو دەگاتە نێو زاخۆ، ئەم خۆڵ و خاشاکە هەمووی لە شوێنی گواستنەوەی ئاو کۆدەبێتەوە، ساڵانە ١٠ بۆ ١٢ جار تیمی غەواس دێن پاکیدەکەنەوە. هەندێکجار بەڕێوەبەرایەتییەکەمان خۆیان ئەو کارە دەکەن\". رووباری خابوور بە درێژایی ١٧ کیلۆمەتر بەنێو سەنتەری زاخۆدا تێدەپەڕێت، زبڵ و خاشاکی چوار گەڕەک و نزیکەی ١٥ گوند تێکەڵی ئاوەکە دەکرێن.", "summary": "سەرچاوەی ئاوی ٤٣ هەزار ماڵی لە زاخۆ رووباری خابوورە، کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە دەوروبەری و تێکەڵبوونی بە ئاوی رووبارەکە ئاوەکەی پیس کردووە و کاریگەریی کردووەتە سەر ئەو ماڵانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1104202125", "category": "kurdistan", "summary_length": 175, "article_length": 1350, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 616}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە، ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باران لە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرەبەیان و دوای کاژێر ٠٣: ٠٠ی رۆژی سێشەممە، باران بەهێزتر دەبێت و بارستە هەوایەکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و تاوەکو چوارشەممە بەردەوام دەبێت، رۆژی پێنجشەممەش شەپۆلەکە کۆتایی دێت. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان گوتیشی، \"زۆر گرنگە هێزەکانی پێشمەرگە ئاگاداربن کە رۆژی چوارشەممە تەمومژ دروستدەبێت و دەبێت زیاتر هۆشیاربن، بەتایبەت لە میحوەری گوێڕ\". ئاماژەی بەوەش کرد، \"بۆ شۆفێرانیش گرنگە ئاگاداربن، چونکە مەودای بینین کەم دەبێتەوە\". بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، بەرزترین رێژەی باران بارین رۆژی یەکشەممە ١٩ - ١٢ - ٢٠٢١ بەم شێوەیە بووە: ناحیەی بجیل لە قەزای ئاکرێ ١٢.٥ میلیمەتر، بارزان ٥.٨ میلیمەتر، مێرگەسۆر ١.٨ میلیمەتر، ئاکرێ و بامەڕنێ یەک میلیمەتر و هەندێک ناوچە دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە و هەندێکیش هیچ بارانی لێ نەباریوە.", "summary": "بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، لە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٠ - ١٢ - ٢٠٢١ ـەوە شەپۆلێکی باران بارین و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش هۆشداری دەداتە هێزەکانی پێشمەرگە و شۆفێران لەبارەی تەمەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/201220218", "category": "kurdistan", "summary_length": 288, "article_length": 1090, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 509}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٠٣ - ١٠ - ٢٠٢١ لە ناوەندی راگەیاندن و زانیاریی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی بۆ خستنەڕووی زانیارییەکان رێکخرا؛ پنار کارا، ئەفسەر لە ناوەندی راگەیاندن و زانیاریی وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم رێکخراوەکانی وەکو بزووتنەوەی خزمەت، پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە و داعش بەردەوامە. ئەو ئەفسەرە لە ناوەندی راگەیاندن و زانیاریی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، \"لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥ وە ١٨ هەزار و ٥٤٩ تیرۆریست لە چالاکی خراون. هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوو هەزار و ٨١ تیرۆریست لە چالاکی خراون. لە مانگی ئەیلوولدا ٢١ ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوور ئەنجامدراون کە چواریان گەورە و ١٧ یان مامناوەند بوون و لە ئەنجامیاندا ١٣٩ تیرۆریست لە چالاکی خراون\". پنار کارا راشیگەیاندووە، لە ئەیلوولی رابردوودا ١٤٨ ئەندامی \"رێکخراوە تیرۆریستییەکان\" لە سووریا لە چالاکی خراون. تورکیا لە ئابی ٢٠١٦ بە بیانووی ئەوەی هەڕەشە لەسەر سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی، سوپای ناردە نێو خاکی سووریا و بە هاوکاریی بەشێک لەو گرووپانەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە ئەنقەرە پشتیوانییان دەکات، جەرابلووس، ئەلباب و ئەعزازی کۆنترۆڵکرد. تورکیا رایگەیاند بە مەبەستی وەستاندنی جموجۆڵەکانی داعش لەو ناوچانە، سوپای ناردووە. ئێستا ئەو ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادان. هەروەها تورکیا لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا بە هەمان بیانوو، هێرشی کردە سەر عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی و کۆنترۆڵی کردن. رۆژی ٢٤ - ٠٧ - ٢٠٢١ یش هەپەگە دوایین ئاماری گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئایار، حوزەیران و تەممووزی ٢٠٢١ دا گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ٣٩٨ چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٤٩٤ سەربازی تورکیایان کوشتووە، هەروەها دەیان ئۆتۆمبێل و زرێپۆش تێکشکێندراون و ٦٣ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "ناوەندی راگەیاندن و زانیاریی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا چەند ئامارێکی بڵاوکردەوە، لەوانەش ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی شەش ساڵی رابردووی بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە لەنێو باکوور و باشووری کوردستان و شەڕڤانان لە رۆژئاوای کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0310202132", "category": "kurdistan", "summary_length": 245, "article_length": 1668, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 758}, {"article": "دواتر تەماتەکان بڵاودەکرێنەوە و کرێکارەکان دەست بە لەتکردنیان دەکەن. کرێکارەکان لە مانگی نیسانەوە زێدی خۆیان جێدەهێڵن و تاوەکو تەواوبوونی وەرزەکە لە شارە جیاوازەکان سەرقاڵی کارکردنن. کرێکاران لەگەڵ هەڵاتنی تیشکی خۆر لە چادرەکانیان دێنە دەرەوە و دەست بە کاردەکەن. یەک بە یەک تەماتەکان لە ناوەڕاستدا دەکەن بە دوو بەشەوە، پاشان بۆ وشککردنەوە لە بەرهەتاو دایاندەنێن. لە رۆژێکدا هەرکامەیان ١٠٠ بۆ ١٥٠ پلاسکۆ تەماتە لەت دەکەن و پارە وەرگرتنیشیان بەگوێرەی پلاسکۆیە بۆیە کێبڕکێ دەکەن بۆ لەتکردنی تەماتە. هەرکەسێک لە رۆژێکدا ١٥٠ پلاسکۆ تەماتە لەت بکات ئەوا ٣٧ هەزار و ٥٠٠ تەماتەی لەتکردووە.", "summary": "پارێزگای ئیزمیر پێشەنگی هەناردەکردنی تەماتەی وشککراوە لە تورکیا. لە مانگی تەممووزدا، دەست بە رنینەوەی دەکرێت و بەمەبەستی وشککردنەوەی بە تراکتۆر و بارهەڵگر تەماتەکان دەبرێن بۆ شوێنی دیاریکراو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/070820203", "category": "kurdistan", "summary_length": 191, "article_length": 583, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 272}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ - ١١ - ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ئاماژەی بەوەدا، دوورکەوتنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەو ناوچەیە یارمەتیی کوردەکانی دیکەش دەدات، چونکە \"هەموو ئەو کوردانەی لە سووریان لە پەکەکەوە نزیک نین\". لە ٢٠١٩ دا ئەنقەرە لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا رێککەوت هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان رابگرێت بەو مەرجەی یەپەگە لە تەواوی سنوورەکانی بە درێژایی ٣٠ کیلۆمەتر بکشێنەوە، بەڵام ئێستا تورکیا هەردوولا بەوە تۆمەتباردەکات، کە یەپەگەیان بەو بەڵێنانەی پابەند نەهێشتووەتەوە. مەسرور بارزانی لەبارەی هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو پەنابەرانەی کە لە دوای ٢٠١٩ ـەوە لە هەرێمی کوردستانن دەڵێت، \"هۆکاری ئەوەی کە نەگەڕاونەتەوە بریتی نییە لە داعش؛ دەکرێت ئەوان هەڵاتبن بەهۆی داعشەوە، بەڵام ئەو هۆکارەی کە وایکردووە نەگەڕێنەوە بریتی نییە لە داعش، بەڵکو بەهۆی ئەو سیستمەوەیە کە هەیە نزیکە لە پەکەکەوە و هەروەها بەهۆی سیاسەتی چەوسێنەری سیستمەکەوەیە و هەروەها بەهۆی نەبوونی دڵنیایی لەبارەی داهاتووی ئەو وڵاتە\". لە سەرەتاکانی ئەم مانگە بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی تورکیا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرزی گوت، حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکات، \"کاتێک هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون، ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکات\". مەسرور بارزانی لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، \"ئێمە پشتگیری لە کۆکردنەوەی هێز یان لەشکرکێشی زیاتر یان داگیرکاری زیاتر ناکەین لە هیچ شوێنێکی ئەم ناوچەیە. بەڵام دەبێت رێگە هەبن بۆ چارەسەر لەنێوان هەموو هێزەکاندا، نەوەک تەنیا لەنێوان سووریا و تورکیا یان ئەو ناوچەیەی سووریا لەگەڵ تورکیا، بەڵکو لە هەموو ناوچەکە بەگشتی. ئێمە پاڵپشتی لە دیالۆگی کۆنکرێتی و ئەرێنی دەکەین لەنێوان هەموو لایەنەکاندا. فەرامۆشکردنی کێشەکان هیچ کات چارەسەر ناهێنێت\". سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دیالۆگی کوردی - کوردی بە \"باشترین رێگە\" چارەسەری دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەزانێت، هەروەها پێشتریش لە سەرەتای ئەمساڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا لە راگەیێندراوێکدا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ دیالۆگی کوردی - کوردی دەربڕیبوو. مەسرور بارزانی: ئەگەر دەرفەتێک بۆ باشترکردنی دۆخی سووریا بڕەخسێت، ئامادەین سەردانی دیمەشق بکەین مەسرور بارزانی لەبارەی ئەوەی کە ئایا ئامادەیە سەردانی سووریا بکات یان سەرۆکی وڵاتەکە بانگهێشتی هەولێر بکات و لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە دەڵێت، \"ئێمە هەمیشە دیالۆگی ئاشتییمان لەگەڵ هێز و وڵاتانی ناوچەکە بەلاوە باشترە. ئێمە هیچکات کێشەی کەسیمان لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە نەبووە. هەربۆیە ئەگەر دەرفەتەکە بۆ باشترکردنی ئاشتی و سەقامگیری بێت، ئەوا هەمیشە پێشوازییان لێدەکەین\". سووریا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە لە بەهاری عەرەبی تووشی شەڕی ناوخۆیی بوو، حکومەتی وڵاتەکە بەردەوام بوو لە بەرگری لەخۆکردن، ئەوەش وڵاتەکەی پەلکێشی شەڕێکی درێژخایەن کرد و چەندین وڵاتی دیکە چوونە نێو هاوکێشەکانەوە لەوانەش ئەمریکا، رووسیا، تورکیا، ئێران. مەسرور بارزانی پێیوایە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە سووریا دەبێت ئەو وڵاتانە بگەنە جۆرە رێککەوتنێک. هەروەها دەشڵێت، \"ئەوەی ئێمە هیوای بۆ دەخوازین ئەوەیە کە ئەوە چارەسەرە لەسەر حسابی هیچ کۆمەڵگەیەکی سووریا نەبێت\". مەسرور بارزانی لەبارەی دۆخی سووریاوە دەڵێت، \"ئەوەی ئێستا دەیبینین واقیعێکی نوێیە لە سووریا.. بەدڵنیاییەوە، وەک دراوسێی سووریا، دەمانەوێت ئاشتی هەبێت؛ دەمانەوێت سەقامگیریی هەبێت، چونکە ئەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان کاریگەریی لەسەر عێراقیش دەبێت\".", "summary": "مەسرور بارزانی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەو ناوچەیە دەڵێت، \"دەبێت بەڕێوەبەرایەتیی ئەو ناوچەیە لە پەکەکە دووربکەوێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەستیارییەی کە تورکەکان هەیانە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1611202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 203, "article_length": 3167, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 1431}, {"article": "کاوە محەممەد، جووتیارە و بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"پەینی کشتوکاڵی کە ئێمە یۆریا بۆ سەوزەواتمان بەکار دەهێنین، مانگی یەکی ئەمساڵ فەردەیەکی کە ٥٠ کیلۆگرامە بە ١٧ هەزار دینار بوو، دواتر لە مانگی چواردا گران بوو و بوو بە ٢٥ هەزار دینار و ئێستایش بە ٤٠ هەزار دینارە. \" ئەو جووتیارە گوتیشی: \"کە لە عەلافەکان دەپرسین بۆ وا گران بووە، دەڵێن بەهۆی ئەوەوەیە کە دوو کۆمپانیا قۆرخیان کردووە و ئەوان بە گران دەیفرۆشنەوە. \" شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی گوتی: \"زیادبوونی نرخی پەین پەیوەندیی بە چەند هۆکارێکەوەیە: پەین لە بۆرسەی جیهانیدا پەیوەندیی بە نەوتەوە هەیە. تا نەوت گران ببێت، ئەویش گران دەبێت، چونکە زۆربەی پەینەکان لە بەرهەمەکانی نەوت دروست دەکرێن. ساڵانی رابردوو هەرزان بووە، چونکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار وەک ئێستا زیاد نەبوو. بۆیە زیادبوونی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی پەینە. بەهۆی کۆرۆنایشەوە هاتووچۆی بازرگانی لەنێوان وڵاتاندا قورس بووە و بۆ دەرچوونی بارەکان پارەیەکی زیاتر پێویستە، ئەوەیش هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی نرخە. هەروەها زیادبوونی خواستیش لەسەری هۆکارێکی دیکەیە. \" بە گوتەی ئەو جووتیارە ئەو پەینەی سەوزەوات لە بازاڕی عەلافەکاندا ئێرانی، تورکی، چینی، رووسیایی و تونسیی هەیە و، ئەوەی ئەوان بەکاری دەهێنن ئێرانییەکەیەتی. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە هەموو جۆرەکانی گران بوون. کاوە محەممەد گوتیشی: \"ئێمە ناچارین ئەو پەینە بکڕین بۆ ئەوەی بەرهەممان باش بێت. حکومەتیش هاوکاریمان ناکات و پەین بۆ جووتیارە گەورەکان دابین دەکات، ئەوانەی زەویی زۆریان هەیە. ئێمە زەوییەکەمان کەمە و ١٥ دۆنمێکە. \" لە بارەی فرۆشیشەوە ئەو جووتیارە گوتی: \"ئێمە ناتوانین بەهۆی گرانبوونی پەینەوە سەوزەکەمان بە گرانتر بفرۆشینەوە، چونکە سەوزە لە عەلوەکاندا زۆرە و ناچارین هەر بە نرخی ئاسایی و هەرزان بیفرۆشین. \" شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی لەو بارەیەوە گوتی: \"ساڵانی رابردوو هاوکاریی کشتوکاڵیمان بۆ جووتیاران هەبوو. پار زیاتر لە ١٣ هەزار تۆن پەینی یۆریامان بە نرخی ٥٠ % ی بازاڕ بەسەر جووتیاراندا دابەش کردووە. ئەمساڵ داوامان کردووە، بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و پەسندنەکرانی بودجەوە ئەو هاوکارییە کشتوکاڵییە نەبووە. ئەگەر ئەم یەک - دوو مانگە لە پەرلەمان بودجە پەسند بکرێت، هیوامان هەیە کە بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو بۆ هەموو پێداویستییەکی کشتوکاڵی پارەمان بۆ دابین بکرێت. \" بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان جیاوازی لەنێوان جووتیاراندا ناکەن و تەنانەت ئەو جووتیارانەی رووبەری زەویی زۆریان هەیە بە هێندەی زۆریی زەوییەکانیان پەینیان نەداونەتێ و کەمتر لەو جووتیارانەیان داونەتێ کە زەوییان کەمە. ئەوان ئاستێکیان داناوە و لەوەندە زیاتر نادەن بە جووتیار، واتە بەپێی رووبەری چێنراو نییە. هەریەکە لە گرووپی کۆمپانیاکانی خۆشناو لە هەولێر و گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە سلێمانی بە مەبەستی زیاتر پەرەدان بە کەرتی کشتوکاڵ دوو سایلۆی وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانیان دروست کرد. لەبارەیەوە شاڵاو جەمال گوتی: \"ئەمساڵ خۆشبەختانە دوو پرۆژەی گەورەی کشتوکاڵی لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەبوون کە پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم بوون و هیوایەکی زۆرزۆرمان پێی هەیە. لە پاریزگای هەولێر تەواو بووە و لە سلێمانییش ٨٠ % ی تەواو بووە. \" هەر لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵەوە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، پرۆژەیەکی دیکەیش هەیە کە تەندەر بۆ نۆ بەنداو کراون، ئەگەر ئەوانە بکەونە کار کە سەرچاوەی ئاویی زۆر هەن، دەبنە هۆکارێکی زۆر گرنگی پێشکەوتنی کشتوکاڵ. بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە لە دوو ساڵی رابردووی ئەم کابینە نوێیەی حکومەتدا ئەوان لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی زۆریان بە پرۆژە کشتوکاڵییەکان داوە و هاوکاریی جووتیارانیان کردووە. بەتایبەتی پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە لە پاریزگاکەیاندا نەبووە و دەبوو هێلکە هاوردە بکەن، بەڵام لە چەند مانگی داهاتوودا نزیکەی ١٣ پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە تەواو دەبن و دەست بە کار دەکەن کە رێژەی بەرهەمهێنانیشیان سێ هێندەی پێوستیی پاریزگای سلێمانی دەبێت.", "summary": "پەینی کشتوکاڵی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا گران بووە. جووتیارێک دەڵێت فەردەی لە ١٧ هەزار دینارەوە بووەتە ٤٠ هەزار دینار. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانییش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە دوو هۆکاری سەرەکی دادەنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0610202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 248, "article_length": 3519, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 1620}, {"article": "ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"ئێستا رۆژانە ٣٣٠٠ بۆ ٣٤٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین، خواستیش لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ ٤٥٠٠ مێگاوات زیادبووە؛ ئێستا ١٤ بۆ ١٥ کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە و هەموو هەوڵێکی خۆشمان دەدەین بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادبکەین\". گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، کە هاوکات بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستانە، هۆکاری بەرزبوونەوەی خواست لەسەر زیاد بەکارهێنانی کارەبای گەڕاندەوە بۆ \"بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی و لەکارکەوتنی چوار وێستگەی ١٠٠ مێگاواتی\"، کە بەگشتی ٤٠٠ مێگاوات کارەبا کەمیکردووە. هەروەها ئومێد ئەحمەد گوتیشی \"تێکڕا لە ١٥ رۆژی یەکەمی ئەم مانگەدا رۆژانە ١٦ بۆ ١٨ کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە، بەڵام ئێستا کەمبوونی ٤٠٠ مێگاوات کارەبا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و زیادبوونی خواست وایکردووە، ١٤ بۆ ١٥ کاژێر کارەبا هەبێت و لە هەندێک شوێن زیاتریشە\".", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت \"رۆژانە ١٤ بۆ ١٥ کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە و هەوڵیش دەدەین کاژێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بکەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2706202132", "category": "kurdistan", "summary_length": 155, "article_length": 885, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 408}, {"article": "کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە ٦ - ١٠ - ٢٠٢٠ لە هەولێر بەڕێوەچوو، رۆب ۆڵەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەشداربوو، بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، ئامادەیی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و هاندانی کۆمپانیاکانی ئەمریکا بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان. بڕیارە لە مانگی داهاتوودا کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ ئەو مەبەستە ساز بکرێت. دەیڤد کۆپلی ئەوەشی گوت، \"دەرفەتی زۆر بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە\". مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە، یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمەجۆرکردنی ئابوورییە، گرنگیدانی زیاترە بە کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەروبوومی ناوخۆیی و پێشکەشکردنی ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ. سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیداڵی کردەوە، کە \"فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە\".", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکایان تاوتوێکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/061020206", "category": "kurdistan", "summary_length": 154, "article_length": 1004, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 436}, {"article": "ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، \"ئەو دەمەی پێویست بکات یەکبگرین، یەکدەگرین. ئێمە بەیەکەوە بەهێزترین و بەهێزتریش دەبین\". لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، \"بە یەکگرتووییمان لە بەغدا دەستکەوتی باشتر و زیاتر بەدەستدەهێنین. لە کوردستانیش خزمەتی زیاتر دەکەین و لە ئایندەدا ئەنجامەکەی دەبینین. خۆشحاڵم ئەمڕۆ هاوپەیمانیی كوردستان بە فەرمی راگەیێندرا\". پۆستەکەی فەیسبووکی قوباد تاڵەبانی لەکاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆتێل شاری جوانی سلێمانی رێککەوتنی سیاسیی یەکێتی و گۆڕانیان واژۆکرد. لەسەر بنچینەی رێککەوتنەکە، یەکێتی و گۆڕان پێکەوە و بەناوی هاوپەیمانیی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن.", "summary": "قوباد تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە رێککەوتنی نێوان حیزبەکەی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەردەبڕێت و دەڵێت، \"بە یەکگرتووییمان دەستکەوتی باشتر و زیاتر بەدەستدەهێنین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2006202132", "category": "kurdistan", "summary_length": 238, "article_length": 867, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 395}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٨ - ٥ - ٢٠٢٢ شیلان نهێلی، بەڕێوەبەری گشتیی مین و تەقەمەنیی لە پارێزگای دهۆک میوانی بووڵتەنی نیوڕۆژی رووداو بوو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات و رایگەیاند: دوای رووداوی گیانلەدەستدانی پاسکیلسوارە بیانییەکە و برینداربوونی هاووڵاتییەکی مەدەنی کە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە چووبووە چیاکانی ناحیەی چەمانکێ، تیمەکانمان سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد کە شوێنێکی دوورەدەستە. بەڕێوەبەری گشتیی مین و تەقەمەنیی پارێزگای دهۆک گوتی، \"دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەو شوێنە ناوچەیەکی مینڕێژکراو نییە و ئەو مینەی تەقیوەتەوە، لەلایەن پەکەکەوە دانراوەتەوە بۆ سنووردارکردنی هاتووچۆی هاووڵاتییانی ناوچەکە. \" ئاماژە بەوەش دەکات، \"مینەکە لە جۆری (ڤی ئێس)ـە کە بە مینی کەسی ناسراوە و بە هاووڵاتییەکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و ئێستا تەندروستیی جێگیرە. ئەو مینە لەلایەن پەکەکەوە دانراوەتەوە بۆ ئەوەی هاتووچۆی هاووڵاتییان لەو سنوورە نەمێنێت. \" شیلان نهێلی ئاماژە بەوە دەدات کە پەکەکە رێگرە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی مین و تەقەمەنیی دهۆک و دەڵێت: بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لەو ناوچە سنوورییانە تاوەکو ئێستا تیمەکانی ئێمە نەیانتوانیوە لەو ناوچانە دەست بە هەڵگرتنەوەی مین بکەن و تەنانەت ئەو ناوچانەش کە لە مین پاکمان کردوونەتەوە، بەهۆی ئەوەی پەکەکە هاتووچۆیان پێدا دەکات، ئەگەر زۆرە جارێکی دیکە لەلایەن ئەو هێزەوە مینڕێژ کرابێتنەوە. بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەری گشتیی مین و تەقەمەنیی پارێزگای دهۆک، \"لە سنووری نێوان دهۆک و تورکیا ٧٧٥ ناوچەی مینڕێژکراو هەن کە تاوەکو ئێستا پاکنەکراونەتەوە و زۆربەی ئەو ناوچانە دەکەونە سنووری قەزای ئامێدی و مینەکان لە چەند قۆناخی جیاواز لەو ناوچانە چێنراون. \"", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی مین و تەقەمەنیی پارێزگای دهۆک دەڵێت، \"پەکەکە بەشێک لەو ناوچانەی لەلایەن تیمەکانمانەوە پاککراونەتەوە، جارێکی دیکە مینڕێژیان دەکاتەوە و نیازی لەو کارە دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆیە بۆ هاونیشتمانییانی ئەو ناوچەیە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0805202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 229, "article_length": 1495, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 695}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لەگەڵ پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، \"وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا لە بواری کۆچبەران و کۆچی نایاسایی. \" پاتێل خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئەمنی، کۆچی نایاسایی و رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو دووپاتکردووەتەوە. هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گرووپ و باندانەی بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، \"ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و هەڕەشەکانی تیرۆر، یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کۆچبەری. \"", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە و وەزیرەکەی بەریتانیا سوپاسی کرد بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسی کۆچی نایاسایی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2004202216", "category": "kurdistan", "summary_length": 175, "article_length": 886, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 373}, {"article": "دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی هەواڵەکانی نیوڕۆژ رایگەیاند، پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ناوەندەکانی بڕیار لە عێراق و لایەنە سیاسییەکانیش. گوتیشی: \"نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پەیامەکەیان پێگەیشتووە\". نێچیرڤان بارزانی، دوای کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کە رۆژی یەکشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا پەیامی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد و گوتی \"هەرێمی کوردستان ئامادەیە رێککەوتن لەگەڵ عێراق بکات لەسەر هەموو کێشەکان، چونکە پێمانوایە بەبێ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە عێراق ناتوانێن سەقامگیریی خۆی ببینێت، داواش دەکەین نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵیان هەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا\". لە وەڵامی پرسیاری شەهیان تەحسین، پێشکێشکاری بووڵتەنی هەواڵەکانی کاژێری دووەمی نیوڕۆژ، کە پەیوەندییەکان چۆن کراون لەگەڵ یوئێن و چی گوتراوە؟، دڵشاد شەهاب گوتی \"ئێمە هێشتا لەشوێنی کۆبوونەوەکە بووین ئەو پەیوەندییانە دروست بوون، بەشێکی راستییەکان کە لە رابردوودا لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق روویانداوە روونکرایەوە، کە پێشتر بۆ خەڵک و بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش رووننەکراوەتەوە\". راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردست دەڵێت، ناکرێت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە هەر هەڵچوونێکی سیاسی کە لە بەغدا رووبدات، هەڕەشەیان لەسەر بێت و شایستە داراییەکانیان ببڕدرێت، ناشکرێت برسیکردنی خەڵک بەشێکبێت لە پرۆسەی عێراقێک کە ناوی عێراقی نوێ و دیموکراسیەت بێت. دڵشاد شەهاب لەبارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان لەگەڵ بەغدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوانیان رایگەیاند \"هەرێمی کوردستان ئامادەی رێککەوتنە. لەسەر هیچ یەکێک لەو پرسانەی لە نێوانی ئێمەدا گرفتی لەسەر هەبووە، حکومەتی هەرێم رێگری نەبووە، یان هێڵی سووری بۆ هیچ پرسێک نەبووە و ئامادەیی تەواوی هەبووە لەسەر سەرجەم پرسەکان\". راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە ئەوەی لە پەرلەمان روویدا \"جێگەی پرسیارێکی گەورە بوو، شۆکێکی گەورە بوو چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد کە هاوبەشەکانی ئێمە لە حکومڕانی ئەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بکەن\". بە بڕوای راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە بەغدا \"رەنگدانەوەی سرووشتی ناخی کاک نێچیرڤان بوو لە کاریگەربوونی بەو ستەمەی کە دەرهەق بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە\". دڵشاد شەهاب ئەوەشی خستەڕوو \"لە یەکەمین رۆژی گفتوگۆوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دوودڵ نەبووە لە پابەندبوون بە سەرجەم پابەندییەکانی خۆی، چ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بێت لەڕێگەی سۆمۆوە، چ داهاتە فیدراڵییەکان بچنەوە سەر بەغدا، بەڵام عێراق بە بارودۆخێکی ناسرووشتی تێپەڕی، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ هەموو شتێک بڕابووەوە، پرۆژەی بودجەی ٢٠٢٠ ئامادەکرابوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندیی خۆی جێبەجێکردبوو، لەسەر واژۆکردن مابوو، بەڵام بودجە پەسند نەکرا، ئەسڵەن بودجەی ٢٠٢٠ رەوانەی پەرلەمانیش نەکرا\". هەر سەبارەت بە پرسی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەو راوێژکارەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی \"لە یەکێک لە دانیشتنەکاندا بەڕێزێک لە شاندی ئێمە بە شاندی حکومەتی فیدراڵی گوتبوو، ئەگەر ئێمە هەموو نەوتی هەرێمی کوردستانتان رادەست بکەین و ئێوەش هیچ شایستەیەکی هەرێمی کوردستان نەدەن، دەتوانن کێشەکانی عێراق چارەسەر بکەن؟ بێگومان نەخێر، گوتبوویان نەخێر.. داهاتی ئێوە و نەوتی ئێوە ٩ % ی داهاتی عێراقە\". راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، \"لەکاتێکدا داهاتی ٩١ % بۆ عێراق بووە , خەریکە ئاراستەی خەڵکی بە ئاراستەیەکدا دەبەن کە هۆکاری وێرانبوون و ئاوانەبوونی عێراق ئەو ٩ % یە کە دەیدەنە هەرێمی کوردستان، هەموو ئەوەش بۆ ئەوە دەکەن ئێستا لە هەڵبژاردن نزیکبوونەتەوە و دەیانەوێت ئەوە بە شەقامی عێراقی بڵێن، ئەو وێرانییەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەیە بەهۆی ئەوەیە کە هەموو داهاتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان چووە و شارەکانی کوردستان گەشاونەتەوە، لەڕاستیدا ئەمەش یارییەکی سیاسیی نامرۆییانەیە و ناکرێت برسیکردنی خەڵک بەشێک بێت لە پرۆسەی عێراقێک کە ناوی عێراقی نوێ و دیموکراسیەت بێت\".", "summary": "نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دێتە سەرهێڵ، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق رۆڵ بگێڕێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/161120206", "category": "kurdistan", "summary_length": 200, "article_length": 3714, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 1623}, {"article": "فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی هەینی ٢٥ - ٣ - ٢٠٢٢ راگەیێنراوێکیان لەبارەی بەشدارییکردن یان نەکردنیان لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن \"ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك بەرپرسیار و پارێزەری مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان و پارێزەری یەكڕیزی پێكهاتەكان و خاكی عێراق، لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵمان هاوڕان لە دانیشتنی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشدار نابین. \" لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە \"لەبەر نەبوونی هێزێكی تۆكمەی نیشتمانیی سەربازی لە سەرانسەری وڵات و بوونی گرووپی جیا جیا، هێشتا پێكهاتەكانی عێراق پێویستیان بە لێکتێگەیشتن و سازان هەیە بۆ جێگیركردنی زیاتری دامەزراوە دەوڵەتییەكان. \" فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ١٨ کورسی پەرلەمانی هەیە و دەشڵێت \"ئەوەی سبەی دەگوزەرێت لەپێناو حكومەتێكی بەهێزی نیشتمانیی و داهاتوویەكی باشتر نییە بۆ گەلانی عێراق، بەڵكو هەندێ لایەن، بەپێی بەرژەوەندی تایبەت و تێڕوانینی نا ڕاست، لە ئاوی لێڵ مەلە دەكەن. \" دەقی راگەیێنراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، كە بریارە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت، ئەگەر بڕیارە، بیر لە پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی بەهێز بكرێتەوە، لۆژیك لەكوێیە؟ ئەوەی دوێنی لە سەنگەری بەرگری لە سیستمی عێراقی نوێ و تێكشكاندنی پاشماوەی بەعسییەكان و تیرۆریستانی قاعیدە و داعش، بوو، پێی دەگوترێت بڕۆ ببە بە ئۆپۆزیسیۆن. لەبەر نەبوونی هێزێكی تۆكمەی نیشتمانیی سەربازی لە سەرانسەری وڵات و بوونی گرووپی جیا جیا، هێشتا پێكهاتەكانی عێراق پێویستیان بە تەوافوق و سازان هەیە بۆ جێگیركردنی زیاتری دامەزراوە دەوڵەتییەكان. بۆیە دامەزراندنی حكومەتێكی بە هێز، كە دەنگی هەمووانی تێدا بێت و وەڵامدەرەوەی هەموو ئاڵنگارییەكانی سەر پرۆسەی سیاسی عیراق بێت، هێشتا پێویستیمان بە پرەنسیپی سازانە. ئەو بیركردنەوەیە تەنیا بۆ ناو ماڵی شیعەش لۆژیكی نییە، ئەی ئەمە چ جۆرە بیركردنەوە و چ لۆژیكێكە، هێشتا حكومەتی هەرێم كۆمەڵێك كێشەی چارەسەرنەكراوی دەستووری و قانوونی هەیە لەگەڵ حكومەتی ئیتحادی، گرینگترینیان ماددەی ١٤٠ی دەستوور و دۆسیەی نەوت و پرسی هێزی پێشمەرگەیە، باسی حكومەتێكی زۆرینە بكات كە بە دەنگی كورد هیچ پرۆژە یاسایەك، جگە لەناو هۆڵی پەرلەمان، بەڵكو لە ئەنجوومەنی داهاتووی وەزیرانیش تێپەڕ نابێت. كەواتە هەموو هەوڵ و تێكۆشانی خەڵكی كوردستان بكەینە قوربانی دەستكەوتی چەند كەسێك كە هیچ بەهایەك بۆ قوربانییەكانی گەلەكەمان دانانێن و بە دوای دروشمێك كەوتوون، كە هیچ باوەڕیان بە مافی كورد و پێكهاتەكانی دیكەی عیراقیش نییە. بۆیە ئەوەی سبەی دەگوزەرێت لەپێناو حكومەتێكی بەهێزی نیشتمانیی و داهاتوویەكی باشتر نییە بۆ گەلانی عێراق، بەڵكو هەندێ لایەن، بەپێی بەرژەوەندی تایبەت و تێڕوانینی نا ڕاست، لە ئاوی لێڵ مەلە دەكەن. ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك بەرپرسیار و پارێزەری مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان و پارێزەری یەكڕیزی پێكهاتەكان و خاكی عێراق، لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵمان هاوڕان لە دانیشتنی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشدار نابین.", "summary": "فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنن کە سبەی شەممە بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ناکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2503202216", "category": "kurdistan", "summary_length": 163, "article_length": 2756, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 1257}, {"article": "سوارە ئەکرەم، قائیمقامی قەزای چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی دووشەممە ٣١/١/٢٠٢٢ لە گوندی رەزان ٢١ سەر مانگا مرداربوون و دەستبەجێ تیمی ڤێتەرنەرییان راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە مرداربوونیان و دوای توێکاری و ئەنجامی تاقیگە دەرکەوتووە هیچ ڤایرۆسێکی ئاژەڵی نەبووە و هۆکاری مردنەکە سەرمایە. سوارە ئەکرەم راشیگەیاند، هەموو ئەو مانگایانە هی کەسێکی گوندەکە بوون و مانگا و ئاژەڵە ماڵییەکانی دیکەی گوند کێشەیان نییە و پزیشکی ڤێتەرنەری نموونەی ئەو ئاژەڵانەشی بردووەتە تاقیگە. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، نزمترین پلەی گەرمی لە چۆمان پێنج پلە ژێر سفر بووە.", "summary": "لە گوندی رەزانی شارۆچکەی گەڵاڵەی قەزای چۆمان ٢١ سەر مانگای گوندنشینێک مرداربوون و ڤێتەرنەری چۆمان رایگەیاند، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە رەقبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0102202229", "category": "kurdistan", "summary_length": 143, "article_length": 615, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 275}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هاوئاهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت. شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. رۆژی دووشەممە ١٠ - ٠٥ - ٢٠٢١ مەسرور بارزانی و سۆفی ویڵمز، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان. هەروەها لە پەیوەندییە تەلۆفۆنییەکەدا هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا تاوتوێ کران. مەسرور بارزانی داوای لە جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا کرد کە لە رێگەی یەکێتیی ئەوروپا هاوکاریی پەنابەر و ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بکەن \"بە تایبەتی کە تواناکانی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە سنووردارن\".", "summary": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە برووکسل، پایتەختی بەلجیکا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0906202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 158, "article_length": 1096, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 473}, {"article": "لە بەرنامەی گفتوگۆی رۆژنامەنووسی رادیۆی رووداودا کە هەریەکە لە مەسعوود مەلا هەمزە، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆسرەت رەسوول و ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ عارف قوربانی، رۆژنامەڤان و؛ ئاکۆ محەممەد، رۆژنامەڤان بەشداربوون، باس لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گۆڕانکارییەکان لەو حیزبەدا دوای ٤٦ ساڵ لە چالاکیی سیاسی کرا. مەسعوود مەلا هەمزە، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆسرەت رەسوول و ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند \"دەبێت یەکێتی بیر لەوە بکاتەوە کە چەقی ململانێکان لە سلێمانی دووربخاتەوە. تاوەکو یەکێتی لە سلێمانی قەتیس بووبێت، ئێمە ناتوانین ململانێیەکی چڕوپڕ بکەین. دەبێت هەولێر چەقی ململانێ بێت. مەبەستم ئەوە نییە کە شەڕە قسە بکەین، بەڵکو دەبێت ئەوە بێت کە چۆن دەتوانێت باشترین خزمەت بکات و بەرنامەیەکی باشتر پێشکێش بکات\". ئەو ئەندامەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ئاماژەی بەوە دا، تاوەکو یەکێتی سەرنج نەخاتە سەر هەولێر و بادینان ئەو فەوزایەی سلێمانی کەم نابێتەوە، \"وەکو یاریی تۆپی پێی لێ دێت، تۆ هێرش مەکە، بەرامبەرەکەت هێرش دەکات و تۆ بەس بەرگریت پێ دەکرێت. دەبێت ململانێکەمان لەسەر هەولێر بێت\". مام جەلال لە هەولێر بینایەکی دروستکرد کە بە \"کۆشکی سپی\" بەناوبانگ بوو بۆئەوەی ناوەندێتیی یەکێتی ببرێتە هەولێر، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی ناوەندێتیی ئەو حیزبە و بڕیارەکان بچنەوە پایتەخت. مەسعوود مەلا هەمزە گوتی \"یەکێتی بە خۆشیی خۆی هەولێری جێنەهێشتووە، لە هەولێر دەرکراوە. ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە هەولێر، کارێکی ئاسان نییە و ئەگەر زۆر سەرنج بخاتە سەر هەولێر، لەوانەیە کێشەی سیاسی دروست بکات. راستە ئەو بینایە لەسەر راسپاردەی مام جەلال دروستکرا، بەڵام بینایەک بەس نییە بۆئەوەی یەکێتی بێتەوە هەولێر. یەکێتی بەوە دێتەوە هەولێر و بادینان کە ئەو دوو ناوچەیە بەشێکبن لە بڕیاری سیاسیی حیزب و چەقی بڕیاری سیاسی لە هەولێر بێت\". عارف قوربانی، رۆژنامەڤان باسی لەوە کرد \"یەکێتی لەدوای راپەڕین بارەگای سەرەکیی لە شەقڵاوە بوو، مام جەلال لەوێی دانا و، بەشێکی زۆری ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی لەوێ بوون؛ بەڵام ئەو کاتەیش مەیلێکی سلێمانچێتی لەناو سەرکردایەتیی یەکێتیدا هەبوو، بەبێ ئاگاداریی مام جەلال کە لە دەرەوەی وڵات بوو، بارەگاکانیان بۆ قەڵاچوالان گواستەوە. رووداوەکانی شەڕی ناوخۆیش هۆکارێکی دیکە بوون کە یەکێتی بەرەو سلێمانی بچێت\". ئەو رۆژنامەڤانە باسی لەوەش کرد، مام جەلال دیدگای وابوو کە دەبێت هەولێر ببێتەوە بە ناوەندی دەسەڵاتی یەکێتی، \"دروستکردنی بینای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر لەو تێڕوانینەوە بوو، بەڵام دروستبوونی گۆڕان بووە هۆکاری ئەوەی یەکێتی بڕوایەکی وای لا دروست ببێت کە ئەگەر قورسایی خۆی بباتە هەولێر، ئەوا ئەو بزووتنەوەیە سلێمانیی لەژێر دەست دەربهێنێت، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان هەر زوو چەماوەی بەهێزییەکەی هاتە خوارەوە. ئەو بایەخەی یەکێتی ئێستا بە بادینان و ناوچە دابڕێندراوەکانی دەدات، بە هەولێری نادات\". یەکێتی لە هەندێک بواردا لە شێوازی پرۆسەی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان رازی نییە و گلەیی لە کارەکانی حکومەت دەکات. هاوکات ئەوانەی لەگەڵ ئەودا هاوبەشی پرۆسەی سیاسی و حکومەتن گلەییان لەو حیزبە زۆرە. مەسعوود مەلا هەمزە گوتی \"یەکێتی هەڵگیرسێنەرەوەی شۆڕشی نوێیە و رابەرایەتیی راپەڕینی کردووە. ئێستا ئەوە قورسە بۆ هێزێکی وا کە لە هەندێک باردا لە حکومەتدا وا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت وەکو ئەوەی میوان بێت. یەکێتی دەبینێت کە لە هەندێک بڕیاری گرنگ و یەکلاییکەرەوەدا بەشێک نییە. کاتێکیش لایەنگرانی یەکێتی ئەوە دەبینن، حیزبەکە رووبەڕووی گلەیی و گازەندە دەکەنەوە\". زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت \"ئێستاکە بمانەوێت و نەمانەوێت یەکێتی یەکێکە لە دوو باڵە سەرەکییەکەی گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان. یەکێتی و پارتی دوو حیزبی کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسین و دەتوانن گۆڕانکاری و رووداو دروستبکەن. دەبێت ئەوەیش بزانین کە نەمانی مام جەلال کاریگەریی لەسەر رەوتی سیاسیی ناوخۆی حیزبەکەی هەبووە. بەداخەوە وزەی کادیرانی یەکێتی رووی لە ناوخۆی حیزبەکە کراوە کە ئەوە بۆ حیزبەکانی دەرەوەی یەکێتییش خراپە، چونکە هەر جۆرە خۆلادانێکی ئەو حیزبە لە بەرپرسیارێتی، کاریگەریی لەسەر ژیانی هەموومان دەبێت\". راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەیش کردەوە کە هەر جۆرە لاوازی و پاشەکشەیەکی یەکێتی و پارتی لە دەرەوەی پرۆسەی دیموکراسی بە زیانی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە. زۆر لەوانەی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکەن، لەو باوەڕەدان کە ئێستا یەکێتی بووژاوەترە لەو قۆناخەی کە کۆسرەت رەسوول سەرکردایەتیی یەکێتیی کردووە. لەگەڵ ئەوەیشدا کە کوڕێکی کۆسرەت رەسووڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و یەکێکی دیکەیشیان ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییە، کەچی نەیانتوانیوە بەشێکی ئەو ناوەندێتییەی لە سلێمانی هەیە، بیبەنە هەولێر. مەسعوود مەلا هەمزە پێیوایە \"سەردەمی کاک کۆسرەت لەدوای قۆناخی مام جەلال زۆر قورس بوو. مام جەلال یەکێتیی وا دروستکردبوو بەس بە خۆی بەڕێوەببرێت. ئەگەر بمانەوێت یەکێتیی ئێستا بە سەردەمی کاک کۆسرەت یان پێش ئەو بەراورد بکەین، دەپرسین لە کام هەڵبژاردن کاک کۆسرەت کەسی یەکەمی حیزب بووە و دەنگەکانی حیزب کەمیان کردووە؟ لە سەردەمی کۆسرەت رەسوولدا خەڵک لە یەکێتی جیابووەوە و خۆی چوو هێنایەوە و کردیە سەرۆککۆماری عێراق و عەرەبەکان ناوچاوانیان ماچ کرد. کاک کۆسرەت توانیی یەکڕیزیی ناو یەکێتی بپارێزێت. ئەو یەکێتیی لە خۆی خۆشترویست\". ئەندامەکەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو، \"کۆسرەت رەسوول لە قۆناخێکدا بووەتە کەسی یەکەمی یەکێتی کە لەبەر هەندێک کێشەی ناوخۆیی هەموو دەسەڵاتەکانی خۆی بەکارنەهێناوە. گوتی لەبەر خاتری گۆڕی مام جەلال و لەبەرئەوەی هەندێک هاوکێشەی ناو یەکێتی تێکنەچێت، لە زۆر بڕیار بێدەنگ دەبم. ئەو بووژانەوەش کە دوای کۆنگرە باس دەکرێت، ئەگەر کاک کۆسرەت رێگربووایە، ئەوە دەبوو؟ ژینگەی یەکێتی بە جۆرێکە کە هەرگیز هیچ کەس و ئاراستەیەک لەناو یەکێتیدا ناتوانێت بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدات و، تێپەڕینی بڕیار لەناو حیزبدا پێویستی بە کۆدەنگیی هەموو یەکێتییە\". لەوبارەیەوە عارف قوربانییش گوتی \"لەدوای ٢٠١٢ وە کە مام جەلال نەخۆش کەوت، یەکێتی لەو دۆخەدا رووی لە شکست بوو. گۆڕان لە دوو هەڵبژاردندا دەنگی زۆری هێنابوو. مام جەلال لە دۆخێکی ناوخۆیی زۆر خراپی یەکێتیدا نەخۆش کەوت و رەنگدانەوەیەکی زۆر خراپی لەسەر حیزبەکەی هەبوو. دەتوانیت ئەو شانازییە بۆ کۆسرەت رەسوول تۆماربکرێت کە نەیهێشت یەکێتی بکەوێت، چونکە ئەوکاتە خەڵک چاوەڕێی مەرگی یەکێتیی دەکرد. کەچی یەکێتی نەک لەناونەچوو، بگرە پێگەی بەهێزبووەوە\". ئەو رۆژنامەڤانە باسی لەوەش کرد کە لەناو یەکێتیدا هیچ جارێک نەبووە کە هەموو دەسەڵاتەکان لای یەک کەس بووبێت، \"مام جەلالیش زۆرجار لە کۆبوونەوەکاندا بۆچوونێکی هەبووە و زۆرینە بۆچوونێکی دیکەیان هەبووە و، بۆچوونی زۆرینە قبووڵ کراوە. سەردەمی کۆسرەت رەسوولیش دەسەڵاتی رەها لای ئەو نەبووە\". بە بڕوای عارف قوربانی، یەکێتی دوای کۆنگرە رووی لە گەشانەوە نییە و لە هەرێمی کوردستان و لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا پێگەی لاوازە، \"لە هەرێمی کوردستاندا گوتاری حیزبەکە بە جۆرێکە، هەندێکجار وا هەستدەکەیت هیچ کاریگەرییەکی نییە\". لە کوردستاندا تێبینیی ئەوە دەکرێت کە حیزبەکان وەکو حیزبی هەڵبژاردن خۆیان دەناسێنن و کۆنگرەکانیشیان لە نموونەی ئەمریکییە و لە شێوەی ئاهەنگدایە و گفتوگۆی هزریی تێدا ناکرێت، هەروەها زۆر لەسەر پەیڕەوەکانیان ناوەستن. ئێستا هەست بەوە دەکرێت کە گفتوگۆ لەناو خودی حیزبەکاندا کەمبووەتەوە؛ هاوکات گفتوگۆ لەنێوان حیزبەکانیشدا کەمە. زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات \"ئێستا نەک یەکێتی، لە هەموو حیزبەکاندا بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆ زۆر لاواز بووە. لە هەرێمی کوردستاندا حیزب بەسەر باڵباڵێندا دابەشبووە. ئێستاکە حیزبایەتی غەدرێکی زۆری لە بزووتنەوەی کوردایەتی و یەکڕیزیی ناو گەلی کوردستان کردووە. نزیکەی ٩٥ % ـی ئەندامانی حیزبەکان ئاگایان لە بەرنامە و پەیڕەوی حیزبەکانیان نییە\". مەسعوود مەلا هەمزە پێیوایە، حیزبی سیاسی ئەوەیە لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ نەیارەکەی دابنیشێت و دەڵێت \"بەداخەوە بۆشایی ئێستای هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە یەکێتی و پارتی کۆنابنەوە. ئەزموونی چەند ساڵی رابردوو دەریخست دۆخی هەرێمی کوردستان بە ململانێی یەکێتی و پارتی تێکدەچێت. خەڵک دەبێت لەوە تێبگەن کە تەنیا یەکێتی و پارتی دەتوانن یەکدی رابگرن. ئەگەر وایدابنێین پارتی لەگەڵ سەرکردایەتیی تازەی یەکێتیدا مامەڵە ناکات، شوێنگرەوەی چییە؟ ئەی ئەگەر سەرکردایەتیی تازەی یەکێتی دەیەوێت دوژمنایەتیی پارتی بکات، ئەویش شوێنگرەوەی چییە؟ \" لە پارێزگای سلێمانی هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت ناوەندێتیی کارگێڕی (لامەرکەزی) بەدەستبهێنن و یەکێتیش وەکو حیزبێک لەو هەوڵەدا بەشدارە. مەسعوود مەلا هەمزە لەوبارەیەوە دەڵێت \"ئەگەر پرسی لامەرکەزیەت بۆ ناو حکومەت راست بێت، ئەوە بۆ ناو حیزب راستە. ئەگەر بڕیاربێت بڕیارەکانی حکومەت هەموو لە هەولێرەوە نەبن و بەشێکیان لە سلێمانییەوە بن، دەبێت لەناو حیزبیشدا بڕیار بەشێکی لە هەولێر و بەشێکیشی لە بادینانەوە بدرێت\". بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێناوە و، یەکێتی لەگەڵ چەند حیزبێکی دیکەیشدا لێکتێگەیشتنیان هەیە، بەڵام ئەوە نیگەرانیی بەشێک لە کادیرانی ئەو حیزبەی لە هەولێر و دهۆک لێکەوتەوە. سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆسرەت رەسوول ئەوەی خستەڕوو \"هاوپەیمانێتیی نێوان گۆڕان و یەکێتی و لێکتێگەیشتن لەنێوان حیزبەکانی دیکەدا باشترین کارێکە کە کراوە، بەڵام چۆن و لەسەر چ بنەمایەک کراوە و نیگەرانییەکە چییە؟ خۆ هەر کوڕەکانی کاک کۆسرەت نیگەران نەبوون؛ بەشێکی زۆری سەرکردایەتیی هەولێری یەکێتی نیگەران بوون. ناکرێت کە لە هەولێر شەڕ لەسەر حەوت کورسی دەکەیت، کەچی هەشت کورسیت بۆ پارتی جێهێشتبێت، یان لە دهۆک شەڕ لەسەر سێ کورسی دەکەیت، هەشت کورسیت بۆ پارتی جێهێشتووە. ململانێ وا ناکرێت\". یەکێتی و پارتی رێککەوتنێکی ستراتیجی لەنێوانیاندایە و لە سەردەمێکدا کراوە کە مام جەلال لە ژیاندا بووە. ئێستا بەشێک لە چاودێران پێیانوایە دۆخەکە جیاوازە و وا دەخوازێت کە پێویستە یەکێتی و پارتی پێکەوە دابنیشنەوە و رێککەوتنێکی دیکە بکەن. مەسعوود مەلا هەمزە گوتی \"ئەگەر پارتی و یەکێتی بیانەوێت رێککەوتنێکی ستراتیجیی نوێ بکەن، دەبێت هەردووکیان ئامادەسازیی بۆ بکەن. پێموایە یەکێتی لە حکومەتدا بەشدارە نەک هاوبەش، بەڵام مادەم یەکێتی لەو حکومەتەدا بەشدارە، کەواتە ئەو ئامادەییەی تێدایە لەگەڵ پارتی رێککەوتنی تازە بکات. پێموایە یەکێتی ئامادەیی بۆ رێککەوتنی تازە هەیە لەسەر بنەمایەکی نوێ. یەکێتی بۆ رێککەوتنی تازە چاوەڕێی هەڵبژاردنەکان دەکات بۆئەوەی دەنگێکی باش بهێنێت و ئەوجا بە دەنگێکی دلێرەوە لەگەڵ پارتی دابنیشێت\". رۆژی سێشەممە ٠١ - ٠٦ - ٢٠٢١ ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ٤٦ ساڵ بەسەر تەمەنیدا تێدەپەڕێت. لە ٢٢ی ئایاری ساڵی ١٩٧٥ لە سووریا لە گەڕەکی ئەبو روومانەی دیمەشق یەکەم کۆبوونەوە بۆ دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا و پرۆژەی دروستکردنی ئەو حیزبە داڕێژرا. کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە ٢٧ ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتیی جەلال تاڵەبانی کرا و لە رۆژی ٠١ - ٠٦ - ١٩٧٥ بە فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیێندرا.", "summary": "سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆسرەت رەسوول رایدەگەیێنێت، دەبێت یەکێتی بیر لەوە بکاتەوە کە چەقی ململانێکان لە سلێمانی دووربخاتەوە و بیباتە هەولێر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/3105202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 137, "article_length": 9689, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 4436}, {"article": "رۆژی سەرکەوتنەکە بەرانبەرە بە ٩ی ئایار، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە، رێوڕەسمەکە بە فەرمانی ڤلادیمیر پووتین دواخرا و، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٠٦/٢٤ لە شەقامی دڤۆرتسۆڤایای مۆسکۆ سازکرا.", "summary": "رێورەسمی سەربازیی یادی ٧٥ ساڵەی سەرکەوتنی رووسیا بەسەر ئەڵمانیای نازیدا لە مۆسکۆی پایتەخت بە ئامادەبوونی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەڕێوەچوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/240620206", "category": "kurdistan", "summary_length": 147, "article_length": 240, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 122}, {"article": "ئەمیر کەرەمی، بەڕێوەبەری گرووپی تەندروستیی ژینگەی کرماشان، پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئاوی خواردنەوەی کرماشان پیس و لێڵ بووە، بەڵام دەڵێ: \"هیچ مەترسییەکی نییە. \" لە رۆژانی رابردوو هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە کە گوایە بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی کرماشانەوە خەڵکێکی زۆر تووشی سکچوون و رشانەوە بوون و نەخۆشخانەکانی ئەو شارە پڕبوون لەو نەخۆشانە. کەرەمی، هۆکاری لێڵ بوونی ئاوی خواردنەوەی کرماشانی بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر لە بەنداوی گاوشانەوە گەڕاندووەتەوە. بە گوتەی کەرەمی، \"پێشتر لە هەر چرکەیەکدا هەزار لیتر لە گاوشانەوە بۆ کرماشان دەهات، بەڵام لەبەر وشکبوونی بیرەئاوەکانی کرماشان، بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ لیتر لە چرکەیەکدا زیاد کراوە. \" ئەمیر کەرەمی دەڵێت، بەهۆی زیادبوونی لە ناکاوی ئاو، وردیلە نیشتووەکانی نێو کۆگاکانی ئاو هەڵدەکەندرێن و بەم هۆیەوە ئاوی خواردنەوەی کرماشان پیس بووە، \"بەڵام مایەی نیگەرانی نییە. \" نزیکەی ٨٠ % ـی ئاوی خواردنەوەی کرماشان لە بیرەئاوەکانی دەوروبەری ئەو شارەوە دابین دەبێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەکانەوە، ئاستی ئاوەکانیان بە تەواوەتی دابەزیوە و هێندێکیشیان بە یەکجاری وشکبوون. لە ماوەی رابردوو شاری کرماشان رووبەڕووی کێشەی ئاو بووەتەوە، هەندێ گەڕەک چەندین رۆژ بوو ئاوی خواردنەوەیان نەبوو. بە گوتەی هۆشەنگ بازوەند، پارێزگاری کرماشان، شاری کرماشان لە لووتکەی بەکارهێنانی ئاودا لە هەر چرکەیەکدا پێویستی بە شەش هەزار و ٥٠٠ لیتر ئاو هەیە، بەڵام ئێستا بۆ ئەم شارە کە یەک ملیۆن دانیشتووی هەیە، چوار هەزار لیتر دابیندەکرێت. بازوەند هۆشداری داوە کە کێشەی بێئاوی کێشەیەکی جیدییە و ئەگەر بێت و بەردەوام بێت، دەتوانێت \"کێشەی ئەمنی و کۆمەڵایەتی\" بخوڵقێنێت. موحسین کاکاوەند، بەڕێوەبەری ئاوی کرماشان باس لەوە دەکات، لەم بارودۆخەدا و بەو کەمئاوییەی کە هەیە، بەکارهێنانی ئاو نەک تەنیا کەم نەبووەتەوە، بەڵکو بەکارهێنانی ئاو لە چاو کاتی هاوشێوەی ساڵی پار ١٢ % یش زیاتر بووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کرماشان هۆکاری ئەو کێشەیەی بۆ وشکەساڵی گەڕاندووەتەوە و رایگەیاندووە، هەندێ لە بیرەئاوەکان بە تەواوەتی وشک بوون.", "summary": "ناوەندی تەندروستیی ژینگەی کرماشان رەتی دەکاتەوە، بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی کرماشانەوە خەڵک نەخۆش بووبن، لەکاتێکدا وا بڵاوکرابووەوە، نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە جمەیان دێت لە خەڵکی نەخۆش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/010820211", "category": "kurdistan", "summary_length": 191, "article_length": 1841, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 827}, {"article": "رۆژی ١٨ - ٥ - ٢٠٢٢، شاکر عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری تەندروستیی زاخۆ بە رووداوی راگەیاند: \"دانیشتوویەکی شنگال کە سەردانی زاخۆی کردووە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە هەڵگری پەتای تای خوێنبەربوونە و رەوانەی دهۆک کراوە\". هەر ئەو کات دکتۆر هەکار مستەفا، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو بە رووداوی گوتبوو، کاتێک تووشبووەکە گەڕێندراوەتە نەخۆشخانەکەیان، رەوشی تەندروستیی باش نەبووە، لەژێر چاودێریی چڕدایە و کەرەنتین کراوە. ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ - ٥ - ٢٠٢٢، دکتۆر ولید مستەفا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند: \"تەندروستیی تووشبووەکە بەراورد بە سەرەتا باشترە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوی چاکنەبووەتەوە. \" بەگوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ، ئەگەر تەندروستی بەوشێوەی ئێستا بەرەو باشبوونەوە بچێت، ئەوە چەند پشکنینێکی دیکەی بۆ دەکرێت و لەم چەند رۆژە نەخۆشخانە جێدەهێڵێت. گەنجەکە تەمەنی ٣٤ ساڵە و خەڵکی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگالە، پیشەی جووتیارە، دوو هەفتە پێش تووشبوونی بە پەتاکە، مەڕێکی سەر بڕیوە کە گوماندەکرا لەوەوە تووشبووبێت. لە عێراق نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بڵاوبووەتەوە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، تاوەکو ئێستا لە چەندین شار و شارۆچکەی عێراق تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون. نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە مرۆڤدا بەپێی پسپۆڕانی بوارەکە ئەمانەن: سەرئێشە و ئازاری مل و سک، سووربونەوەی چاو و سەر شان و سنگ، سکچوون و رشانەوە کە خوێنبەربوونی لەگەڵ دەبێت. تای خوێنبەربوون ئەمساڵ سەرەتا لە پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق بڵاوبووەوە، کە ژمارەى دانیشتووانى زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە و زۆرینەى تووشبووەکانیش لە عێراقدا هەر لەو پارێزگایەن.", "summary": "بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ لە دهۆک رایگەیاند، ئەو کەسەی خەڵکی شنگال بوو و تووشی تای خوێنبەربوون ببوو، ماوەی شەش رۆژە لە نەخۆشخانەکەیان خەوێندراوە و بەراورد بە پێشتر تەندروستیی جێگیرە و باشتر بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2405202221", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 1482, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 682}, {"article": "کاژێر ٠٨: ٤٥ی بەیانیی ئەمڕۆ ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١، فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری روودا لە هەولێر رایگەیاند، لە بنکەی هەڤاڵان لە شاری هەولێر، کە ١٨٣٥ دەنگدەری هەیە، لە کاژێر ٠٧: ٠٠ی بەیانییەوە خەڵکێکی زۆر چوون بۆ دەنگدان، بەڵام تاوەکو پێش کاژێر ٠٩: ٠٠ی بەیانی یەک کەسیش نەیتوانیوە دەنگ بدات. بە گوتەی بەرپرسی بنکەی هەڤاڵان، کە بۆ پەیامنێری رووداو قسەی کردووە، کۆدی نهێنییان لە بەغداوە بۆ نەچووە، ئەو ئامێرەی \"پەڕەی دەنگدان\"ی دەخرێتە ناو بەبێ ئەو کۆدە دەنگەکان ناخوێنێتەوە و بە پووچەڵ ئەژمار دەکرێت. زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کە دەنگی لەو بنکەیەیە، بە پەیامنێری رووداوی گوت، \"ئەو گرفتە تەکنیکییە لە بنکەی هەڤاڵان هەیە، گرفتەکە بۆ هەر چوار وێستگەکەیە، کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر دەروونی دنگدەران، ئەو کارە پێویستی بە چارەسەرێکی خێرایە، وای بۆ دەچین لە کۆمەڵێک بنکەی دیکەش لە هەرێمی کوردستان ئەم گرفتە دروست بووبێت\". زانا مەلا خالید بە پێویستی زانی هاونیشتمانیان \"خۆڕاگرتربن، چونکە لە بنکەکانی دیکە، کە دەنگدان تێیاندا دەستی پێنەکردووە، هاووڵاتییەکی زۆر وەستاون، بۆیە پێویستیمان بەوە هەیە خۆڕاگرتر و ئارامتر بین، تاوەکو ئەو گرفتە چارەسەر دەکرێت\". ئەمڕۆ بە بەشداریی ٢٤ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٩٢٧ دەنگدەر لە عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە لە هەشت هەزار و ٢٧٣ ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەو ناوەندانەش بریتین لە ٥٥ هەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی ٤٥٠ دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.", "summary": "لە کاژێر ٠٧: ٠٠ی بەیانییەوە هیچ یەکێک لە وێستگەکانی بنکەی هەڤاڵان لە شاری هەولێر کار ناکەن، بە گوتەی بەرپرسی بنکەکە کۆدی نهێنییان لە بەغداوە بۆ نەچووە و پرۆسەکە راگیراوە و خەڵکێکی زۆریش وەستاون بۆئەوەی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/101020219", "category": "kurdistan", "summary_length": 233, "article_length": 1436, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 671}, {"article": "ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"رەشنووسی پرۆژەیەکمان بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ئامادە کردووە. ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک دەکەین و دواتر رادەستی وەزارەتی پەروەردەی دەکەین، ئەوانیش پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن و بڕیاری لەسەر دەدرێت\". سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان نەیویست باس لە وردەکاریی پرۆژەکە بکات، بەڵام رێکارەکانی چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن، چۆنیەتیی خۆپاراستن و لەبەرچاوگرتنی گوزەرانی مامۆستایان خراوەتەڕوو. لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان راگیرا، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیش بە جێبەجێکردنی رێوشوێنی خۆپارێزیی تووندەوە بەڕێوەچوون.", "summary": "یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پرۆژەیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ئامادە کردووە. سەرۆکەکەشیان دەڵێت، ئەمڕۆ پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەی دەکەین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/230820207", "category": "kurdistan", "summary_length": 149, "article_length": 691, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 300}, {"article": "ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، \"نەوزاد رەشید ئەو هاونیشتمانییەی ئەمڕۆ تورکیا تەقەی لێکرد، لە پشکنینەکانی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر دەرکەوت کە لەسەر ماتۆرسکیلەکەی بەربووەتەوە و دەست و پشتی زامدار بووە و هیچ گوللەی بەر نەکەوتووە\". بە گوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان، ئێستا تەندروستیی ئەو هاونیشتمانییە باشە، نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە گوندی شاپان. پێشتر لەو بارەیەوە موختاری گوندی شاپانی سەر بە ناحیەی سیدەکان گوتبووی، هێزەکانی تورکیا تەقەیان لە گەنجێکی دانیشتووی گوندی شاپان کردووە و برینداریان کردووە. فارس حەمەدەمین، موختاری گوندی شاپان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، \" ٢٠٠ مەترێک لە دووری گوندەکەمان سوپای تورکیا تەقەیان لە گەنجێکی گوندەکە بە ناوی نەوزاد رەشید رەسووڵ، تەمەن ٣٣ ساڵ کردووە کە پێشمەرگەیە\". موختاری گوندەکە ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەو کاتەدا شەڕ لەنێوان هێزەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکەدا نەبووە. فارس حەمەدەمین گوتبووی، \"ئەو گەنجە دوو گوللەی بەرکەوتووە، گوللەکان بەر دەست و پشتی کەوتوون. گەنجەکە رەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر کراوە\". بە گوتەی فارس حەمەدەمین، ئەو پێشمەرگەیە لەو کاتەدا کە تەقەی لێکراوە وەک گوندنشین لەو ناوچەیە بووە و لەکاتی ئەرکی فەرمیدا نەبووە. وێنەی گەنجەکە لە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر", "summary": "کاژێر ١٢: ٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٠/٠٨/٢١ سوپای تورکیا تەقەیان لە گەنجێکی دانیشتووی گوندی شاپانی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان کرد و بەڕێوەبەری شارۆچکەکە دەڵێت، بەهۆی بەربوونەوەی لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی بریندار بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/210820208", "category": "kurdistan", "summary_length": 209, "article_length": 1179, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 514}, {"article": "رێبوار محەممەد خەڵکی کانی مارانی سەر بە قەزای رانیەیە. رۆژی ٢٠٢١/٠٦/٢٥ لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بۆ بێلاڕووس بەڕێکەوتووە. رێبوار دەڵێت، \"من لە هەرێمی کوردستان لە ژیانێکی زۆر سەختدا بووم. رۆژ تا ئێوارە لەگەڵ غەباتەدا چیمەنتۆم دەکێشا. هەرگیز خۆشیم لە ژیانی خۆم نەدیوە. ئەوە چەند مانگە من هەر بەڕێوەم و بە هیچ شوێنێک نەگەیشتووم. \" رێبوار بێلاڕووسی جێهێشتووە و لە لاتڤیایە. ئەو دەڵێت، \"ئەوە چوار مانگە لەم وڵاتەم، بەڵام ئەم وڵاتە هیچ دابونەریت و فەرهەنگی ئەوروپای پێوە دیار نییە. لە کەمپێکداین کە چێشتەکەی زۆر خراپە؛ سێ ژەمە شتێکی وات نادەنێ کە سوودێکی هەبێت. ئەم کەمپەی ئێمە خەڵکی هەولێر، رانیە، دهۆک و سلێمانیی تێدایە. \" ئەو لە کەمپەکەدا لە رەوشی خۆی دڵنیا نییە و دەڵێت: \"پرسیار لە هەرکەس دەکەم، دەڵێت نازانم. منیش نازانم بۆچی چوار مانگە وەک زیندانی رایانگرتووین! \" رێبوار دەڵێت: \"لە کەمپەکەدا تۆمەتی ئەوە بۆ من هەڵبەستراوە کە کەسێکی لە ئایینی ئیسلامدا تووندڕەوم. پێیان گوتم: ' تۆ لە ئاییندا تووندڕەویت و نابێت قسە و تێکەڵی لەگەڵ هیچ کەسێک بکەیت نەکا خۆت بتەقێنیتەوە.' ئاخر پەنابەر چۆن شتی وا دەکات! چەندین جۆر قسەیان بۆ هەڵبەستووم. \" کۆچبەرە رانیەییەکە گلەیی لە رێکخراو و حیزبە کوردییەکان هەیە و دەڵێت: \"ئێمە لەوەتەی هاتووینەتە لاتڤیا گیراوین و یەک دەرفەتمان بۆ نەڕەخساوە لەم کەمپە بچینە دەرەوە. بە داخەوە تاوەکو ئێستا رێکخراوێک یان حیزبێکی هەرێمی کوردستان نەهاتووەتە سەر هێڵ لێمان بپرسێتەوە. تەنیا د. موسەننا ئەمین لێمانی پرسیوەتەوە و خەمخۆرمان بووە؛ بە تایبەت قسەی لەگەڵ کۆنسوڵخانەی عێراق کردووە بۆ ئەوەی بمانگەڕێنێتەوە. \" رێبوار ئاماژەی بەوە دا کە مانگێک و دوو هەفتەیشە داوای دیپۆرتی کردووە، تاوەکو ئێستا وەڵامی نییە. هۆکاری ئەوەیش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە لاتڤیا کۆنسوڵخانەی عێراقی لێ نییە تاوەکو خەڵک بگەڕێنێتەوە. کۆچبەرە کوردەکە لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی لەوە کرد کە قاچاخچی هەڵیخەڵەتاندووە و بەڵێنەکەی وەک خۆی نەبردووەتە سەر، دەڵێت، \"نزیکەی ١٥ هەزار دۆلارم داوە تا بمگەیێنێتە ئەڵمانیا. قاچاخچی بەڵێنی داینێ کە هیچ ناقەومێت و هیچ ناخۆشییەک نەبینین. کەچی دوو شەو بە ئاودا پەڕیوینەتەوە. گوتی ئاوی تێ ناکەوێت، دوو شەو لە ئاودا بووین. گوتی ئۆتۆمبێلی کەپس نییە و بارهەڵگرە، کەچی نۆ کەس لە ئۆتۆمبێلێکی بچووکی کەپسدا بووین هەناسەی تێدا نەبوو و خەریک بوو لەوێدا سێ - چوارێکمان بخنکێین. \" ئەو کۆچبەرە ئەوەی خستەڕوو کە زۆر لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادارکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا کەس نەهاتووەتە سەر هێڵ و، داواکاریی ئەوەیە کە بیانگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.", "summary": "هاونیشتمانییەکی باشووری کوردستان کە رێی کۆچی گرتووەتە بەر و لە کەمپێکی لاتڤیا دەستبەسەرە دەڵێت، \"تۆمەتی تووندڕەوییان بۆ هەڵبەستووم. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2410202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 133, "article_length": 2259, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 1084}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە، ٣١ - ٠٣ - ٢٠٢٢، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، \"هەموو ساڵێک پێش مانگی رەمەزان پلان و بەرنامەیەکی تایبەتمان دەبێت بۆ پێشوازیکردن لەو مانگە پیرۆزە لە هەموو روویێکەوە. \" لە دیوانی پارێزگا لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. بڕیارە رێنوێنییەکانی مانگی رەمەزان دەربچێت کە خۆی لە ١٠ خاڵدا دەبینێتەوە. قایمقامی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، \"لە مانگی رەمەزاندا ژمارەی لیژنەکانمان زیاد دەکەین، لە رووی چاودێرییەوە کارەکان چڕتر دەکرێنەوە، سەردانی شوێنەکان بە رێژەیەکی زیاتر دەکرێت بۆ ئەوەی رێگری لە قۆرخکاری بکرێت، رێگری لەو کەسانە بکرێت کە هەوڵدەدەن نرخی خۆراک بەرز بکەنەوە بە تایبەت ئەو خۆراکانەی کە پێداویستی رۆژانەی هاونیشتمانیانن لە مانگی رەمەزان بە تایبەت خورما، نیسک، شیرنەمەنییەکان و ئەو شەربەتانەی ئێواران دەفرۆشرێن. \" نەبەز عەبدولحەمید باس لەوەش دەکات، \"بە درێژایی مانگی رەمەزان سەرجەم شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن و فرۆشتنیان قەدەخەیە. خواردنی، خواردن و خواردنەوە بە ئاشکرا رێگەپێدراو نابێت، خواردنگە و چێشتخانەکان ئازادن لە رەمەزاندا شوێنەکانیان بکەنەوە، بەڵام دەبێت رێزی ئەو مانگە بپارێزن و بە پەردەیەکی پاک و نوێ شوێنەکانیان دابپۆشن. \" سەبارەت ئاهەنگگێڕان لە یانە شەوانەکان و شوێنە گشتییەکان، قایمقامی هەولێر دەڵێت، \"بە هەموو شێوەیەک بە درێژایی مانگی رەمەزان ئاهەنگگێڕان لە یانە شەوانەکان و شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە. \"", "summary": "قایمقامی هەولێر رایدەگەیێنێت، لە مانگی رەمەزاندا چاودێرییەکانیان چڕدەکەنەوە تاوەکو رێگری لە قۆرخکاری بکەن. دەشڵێت، \"لە رەمەزان سەرجەم شوێنەکانی خواردنە کحولییەکان دادەخرێن و فرۆشتنیان قەدەخە دەبێت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/310320225", "category": "kurdistan", "summary_length": 199, "article_length": 1336, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 591}, {"article": "لە بەشی چوارەمی بەرنامەی پەنجەمۆر بە میوانداریکردنی خەسرەو جاف لە تەلەڤزیۆنی رووداو کە کاوە ئەمین پێشکێشی دەکات، ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەدات کە لە ساڵی ٢٠٠١ مەلا جەمیل رۆژبەیانی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە بەغدا لەلایەن \"شێخ جەعفەر بەرزنجی کە ئەو کات پارێزگاری سلێمانی بوو کوژراوە\". دوای بڵاوکردنەوەی بەرنامەی پەنجەمۆر بنەماڵەی شێخانی بەرزنجەی قادركەرەم لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداویان ناردووە، ئەو تۆمەتەیان رەتکردەوە و رایایگەیاند: \"ئەم قسەیە زۆر گەورەیە و دەبێتە هۆی ورووژاندنی كێشەی كۆمەڵایەتی لەنێوان سێ هۆزی گەورەی كورددا، كە بەرزنجە و جاف و رۆژبەیانییە و كە ئێمە بێ تاوانین لێی\". خەسرەو جاف لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رووداو رایگەیاند، \"دەرکەوتووە کوشتنی مەلا جەمیل رۆژبەیانی لەلایەن ئەمنی عێراقەوە کوژراوە و ئەو دوو مەقالەی لە ناو گۆڤاری رەنگین کردووەتە پرد و دەنگۆی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن کەسانی دیکەوە کوژراوە، جا با برادەرانی رۆژبەیانی و بەرزنجە ئەو حەقیقەتە بزانن\". مەلا جەمیل رۆژبەیانی لە گوتارێکدا بۆ گۆڤاری رەنگین باسی ئەوەی کردبوو کە بنەچەی بنەماڵەی شێخانی بەرزنجە \"ناگەڕێتەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام\". دوای ماوەیەک لە بڵاوکردنەوەی ئەو گوتارە لە ساڵی ٢٠٠١ لە ماڵەکەی خۆیدا دەکوژرێت.", "summary": "دوای ئەوەی بنەماڵەی شێخانی بەرزنجەی قادركەرەم چەندجارێک رەخنەیان لە قسەکانی خەسرەو جاف لەبارەی \"تۆمەتبارکردنیان بە کوشتنی مەلا جەمیل رۆژبەیانی\" گرت. ئەو هونەرمەندە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەدات کە مەلا جەمیل لەلایەن \"ئەمنی عێراقەوە\" لە ساڵی ٢٠٠١ کوژراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/130620218", "category": "kurdistan", "summary_length": 262, "article_length": 1118, "summary_token_count": 124, "article_token_count": 523}, {"article": "سامی هادی، لێپرسراوی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"بەپێی زانیارییەکانمان پزیشکەکان بە کاک مەلا بەختیاریان گوتووە لە قۆناخی مەترسی دەرچووی و ئێستا دەتوانی بگەڕێیتەوە، بۆیە بڕیارە بێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات پشکنینی پێویستی بۆ کراوە و هەموو شت باش دەبێت، وەکو ژمارەیەک هاوڕێ و دۆستی مەلا بەختیار رۆژە شەممە لە پێشوازیدا دەبین لە فڕۆکەخانەی سلێمانی\". رۆژی ٤ - ١١ - ٢٠٢١ پزیشکە تایبەتەکەی مەلا بەختیار لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو گوتی سێ ماددەی جیاواز لە جەستەیدا بووە ئێستا لە دوایین هەفتەی پاککردنەوەی خوێن و وەرگرتنی چارەسەر و تەندروستیی بەرەو باشبوون دەچێت، دەتوانێت هەفتەیەکی دیکە نەخۆشخانە جێبهێڵێت. دکتۆر زوها داژدلن، پسپۆری هەناو و گورچیلە لەبارەی تەندروستیی مەلا بەختیار، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ناتوانن دیاری بکەن کەی مەلا بەختیار ژەهرخواردکراوە، بەڵام رەنگە ماوەی ٣ مانگ بە بەردەوامی ژەهری پێدرابێت. دوای پشکنینەکان چەند جۆرە ژەهرێک لە جەستەی مەلا بەختیار بەدی کراوە، دکتۆر داژدلن لەوبارەوە دەڵێت، ٣ جۆرە ماددەی ژەهراوی لە خوێنی مەلا بەختیاردا هەن کە جیوە، ئەنتیمۆن و مسن. ئەو پزیشکە ئەڵمانییە گوتی، چارەسەری پاککردنەوەی خوێنیان بۆ مەلا بەختیار کردووە و، پرۆسەی پاککردنەوەکە بە \"گرنگ\" دەزانێت، چونکە رێژەیەکی زۆر جیوە لە جەستەی مەلا بەختیاردا هەبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەکە کۆتاییدێت. هەروەها گوتیشی \"باوەڕناکەم کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر جەستەی هەبێت\". بە گوتەی داژدلن، لە سەرەتای چوونی مەلا بەختیار بۆ نەخۆشخانەکە تەندروستیی باش نەبووە و نیشانەکانی کێشەی گەدە، ریخۆڵە و قژڕووتانەوەی هەبووە و، دۆخی تەندروستیی مەلا بەختیار پێش چارەسەر و دوای چارەسەر دەکەنە راپۆرت. رۆژی ٣٠ - ١٠ - ٢٠٢١ سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار رایگەیاند، بەڵگە سەرەتاییەكانی بەردەستی مەلا بەختیار کە بۆ بافڵ تاڵەبانی و دکتۆر خەسرەو گوڵ محەممەد و بەرپرسی ئێستای دەزگای زانیاری نێردراوە دەیسەلمێنێت کە ژەهراویکردنی مەلا بەختیار دەمێكە کراوە؛ كاری دوو مانگ و سێ مانگ نییە. کەسێکی نزیکی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو لە ئوردن و بەرلین پشکنینی وردیان کردووە و بە بەڵگەی زانستی سەلمێندراوە کە مەلا بەختیار بە ژەهری جیوە ژەهرخواردکراوە. رۆژی ١ - ١١ - ٢٠٢١، مەلا بەختیار، کە ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە چووە ئەڵمانیا، لە وتارێکدا، کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە باسی لە هەوڵەکانی کوشتن و ژەهرخواردکردنی کردبوو، هەروەها تیشکی خستبووە سەر گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی حیزبەکەی دوای کۆنگرەی چوارەم. وتارەکە لەژێر ناونیشانی \"بەراوردێک لەنێوان ژەهرخواردکردنم و هەوڵی تیرۆرکردنم ٢٥/١٠/٢٠٠٥ \" بڵاوکراوەتەوە کە وەکو خۆی باسی دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٥ \"ترسناکترین هەوڵی تیرۆرکردنم\" جێبەجێ کراوە، بەڵام بەهۆی وەرگرتنی چارەسەرەوە نەیتوانیوە بەراوردێک لە نێوان ئەو رووداوە و وەک خۆی نووسیبووی \"ژەهرخواردکردنم لەسەر دەستی (هەڤاڵان!!!) بکەم\".", "summary": "بڕیارە کاژێر ٢: ٣٠ی خولەکی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتوو مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، لە ئەڵمانیاوە بگەڕێتەوە شاری سلێمانی، کەسێکی نزیکی مەلا باختیاریش دەڵێت دوای ئەوەی دوایین پشکنینی بۆ کراوە پزیشکەکان مۆڵەتیان داوەتێ کە گەشت بکات و بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، رۆژی شەممەش لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن دۆست و هاوڕێیەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشوازی لێدەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1011202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 386, "article_length": 2686, "summary_token_count": 180, "article_token_count": 1220}, {"article": "رێبوار تەها، ئەندامی لیژنەی کێشەی زەوییەکانی کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند: \"کۆبوونەوەکانی داهاتووی لیژنەکەمان لە بەغدا دەبێت. بۆ ئەو مەبەستە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانمان لە بەغدا دەست پێدەکەنەوە. چەندین لایەنی پەیوەندیداریش بانگهێشت کراون. \" رێبوار تەها، ئاماژەی بەوە دا، لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ کێشەی زەویوزار لە کەرکووک لە ماوەی رابردوودا کۆبوونەوەیەکیان لە کەرکووک کردووە. ئەندامەکەی لیژنەی کێشەی زەوییەکانی کەرکووک دەڵێت: \"وەکو لایەنی کوردی تێیدا باشتر بەڵگەکانمان خستە روو بۆ لیژنەکە و لایەنی ئیداری و فەماندەیی سەربازی لە کەرکووک کە ئەو ناوچانە ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە و کورد چەندە خاوەن هەقە لەسەر ئەم پرسە. \" لەبارەی تەواوبوونی وادەی ١٥ رۆژی لیژنەکەوە ئەو پەرلەمانتارەی کەرکووک کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییە گوتی: \"فرمانی پێكهێنانی لیژنەکە لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە کە لیژنەکە ماوەی ١٥ رۆژ کارەکانمان تەواو بکەین، بەڵام ماوەکە درێژ دەکرێتەوە. وەکو لیژنەکەش ئێمە داوای کاتی زیاتر دەکەین. \" بە گوتەی رێبوار تەها، هۆکاری سەرەکیی ئەو داوایە ئەوەیە پێویستیان بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتی زیاترە، تیمێکیان هەر لەناو لیژنەکەدا کاری کۆکردنەوەی بەڵگەکان دەبێت کە پێویستە ببرێنە بەردەم لیژنەکە و پاشان بۆ پەرلەمانی عێراق پێشکەش بکرێت. دەوامی پەرلەمان بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە سێ بۆ چوار رۆژ راگیراوە. ئەندامانی لیژنەکە هەریەکەیان چوونەتەوە پارێزگاکانی خۆیان و تەنیا کوردەکان ماونەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کارەکان هەندێک دوا بکەون. رێبوار تەها، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، گوتی: \"وەکو پەرلەمانتارانی کەرکووک پێش هاتنی لیژنەکە نووسراوێکمان بۆ فەرمانگەی ناسنامەی باریشارستانی (نفوس)ـی کەرکووک کرد. ئەوانیش وەڵامیان داوینەتەوە کە عەرەبە هاوردەکان سەرژمێریی ساڵی ١٩٥٧ ـیان نییە، بەڵکو سەرژمێرییەکیان بۆ کراوە لە پێناو بەعەرەبکردنی ئەو ناوچەیەدا کە ئەوەش بە بڕیارێکی حزبی بەعسی ئەو سەردەمە بووە کە لە ساڵی ١٩٧٦ ـدا بۆیان کراوە. ئەوە بەو واتایەیە ئەوانە خەڵکی ئەو ناوچەیە نین، بەڵکو کارئاسانیی رژێمی پێشوو بۆیان بۆ ئەوە بووە ئەو ناوچەیەی پێ بەعەرەب بکرێت. ئەوەشی کراوە بە سەرژمێری هەژمار ناکرێت. \" ئەوە یەکەمین جارە پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کێشەی زەوییە کشتووکاڵییەکانی کەرکووک پێکبهێنێت. هەندێک زەوییەکانی کەرکووک بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی رژێمی پێشووی عێراق، لە خاوەنەکانیان سەندراونەتەوە. بەشێکیان دەستیان بەسەردا گیراوە و ژمارەیەکیشیان سڕاونەتەوە. ئێستا ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار دۆنم زەوی لە ناوچەکانی کەرکووک و دووزخورماتوو کێشەیان لەسەرە. ٣٠٠ هەزاریان بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی سەردەمی بەعس دەستی بەسەردا گیراوە. ٩٠٠ هەزار دۆنمیش بە بڕیاری لیژنەی کاروباری شیمال لەسەر ناوی خاوەنە رەسەنەکانیان سڕاونەتەوە. لیژنەکەی پەرلەمان لە ٦ ئەندامی کورد، ٣ عەرەب و ٢ تورکمان پێکدێن. لە ٢٨ ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ـدا یەکەم سەردانی مەیدانییان بۆ کەرکووک کرد، کورد و عەرەبەکان بەڵگەی خاوەندارێتیی زەوییەکانیان داوەتە لیژنەکە.", "summary": "ئەندامێکی لیژنەی بەدواداچوونی کێشەی زەوییە کشتووکالیەکانی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیژنەی کێشەی زەوییەکانی کەرکووک لە بەغدا کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060120211", "category": "kurdistan", "summary_length": 163, "article_length": 2674, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 1199}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەدا کە کۆپییەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، دوو کاسبکاری ئاڵوگۆڕی دراو لەناو شاری سلێمانی لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا دزییان لێکراوە، \"تاوانەکان بریتی بوون لە دزینی پارە\" و لە یەکێکیاندا ٦٠ هەزار دۆلار و لە دووەمدا ٤٧ ملیۆن دیناری عێراق لە کاسبکارەکان دزراون. لەسەر ئەو تاوانانەش هەشت کەس لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بە تۆمەتی دزینی ئەو بڕە پارەیە لەو کاسبکارانە دەستگیرکراون، ناو و تەمەنیان بەم شێوەیە: (م. ا. س) لەدایکبووی ١٩٩١، (ع. ع. ع) لەدایکبووی ١٩٨٦، (ر. م. ل) لەدایکبووی ١٩٩٧، (ب. ح. ع) لەدایکبووی ١٩٨٩، (ی. ا. س) لەدایکبووی ١٩٧٩، (ب. ح. ع) لەدایکبووی ١٩٩٧، (س. ا. ا) لەدایکبووی ١٩٩٨ و (خ. ح. ع) لەدایکبووی ١٩٨٦. بەپێی راگەیێندراوی ئاسایشی سلێمانی، تاوانەکان لە رۆژانی ٧ی شوبات بۆ ٢٢ی هەمان مانگی ٢٠٢١ لەناو شاری سلێمانی ئەنجامدراون. تۆمەتبارەکان بە فەرمانی دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان دەستیپێکردووە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەشت کەسیان دەستگیرکردوون بە تۆمەتی دزینی دەیان هەزار دۆلار و دەیان ملیۆن دینار لە دوو کاسبکاری ئاڵوگۆڕی دراو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/260220213", "category": "kurdistan", "summary_length": 162, "article_length": 868, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 416}, {"article": "ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی ئابووریی قووڵیان هەیە؛ کارگە و کارخانەیان لێ نییە، کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی پەرەسەندووشیان نییە. دانیشتووانەکەیان بەدرێژایی ساڵانێکی زۆر پشتیان بە سنوورەکان بەستبوو، بۆیە داخستنی لەناکاوی دەروازە سنوورییەکان دانیشتووانی هەردوو دیوی سنووری رووبەڕووی کێشە کردەوە. داخستنی دەروازە سنوورییە نیمچە فەرمییەکان کاریگەریی دیکەی هەبووە، لەوانەش کۆڵبەری لە رێگە دژوار و مەترسیدارەکان و کۆچی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان. لە شارێکی بچووکی وەک سەردەشت، بەگوتەی کەمال حوسێن پوور، پەرلەمانتار، لە ٥ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا هەزار کەس لەو شارەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی دیکە کردووە. ئەم رەوتە هێشتا درێژەی هەیە. لەم ساڵانەدا کە رەوشی ئابووری خراپتر بووە، هەڵاوسان بەرزبووەتەوە، هەموو شت گرانتر بووە، داهات کەمبووەتەوە، ئاستی توانای کڕینی خەڵک دابەزیوە، دۆخی ژیانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان خراپتریش بووە.", "summary": "ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەکان گەورەترین دەرفەت بۆ سەرچاوەی بژێوی خەڵکی گوندی بێژوێ بوو؛ گوندێک لە ناوچەیەکی بنبەستی جوگرافیایی لەنێوان سنووری سەردەشت و قەڵادزێ. هەڵبەت گوندەکانی دیکەی ناوچەی ئالان هەر ئەم رەوشەیان هەیە. بەڵام ٤ ساڵە دەروازە نیمچە فەرمییە سنوورییەکان داخراون، کە رۆژانێک خەڵک کاڵا و کەلوپەلیان لێیانەوە دەگواستەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/190220226", "category": "kurdistan", "summary_length": 331, "article_length": 820, "summary_token_count": 154, "article_token_count": 369}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد \"بەداخەوە ئەمڕۆ هەینی ٢ی نیسانی ٢٠٢١ کاژێر ٠٥: ٠٠ی بەیانی بۆریی هێڵی سەرەکیی وێستگەی ئاوی ئیفراز ٣ شکا و بەناچاری وێستگەی ئیفراز ٣ وەستێندرا\"، هاوکات ئەوەی خستووەتەڕوو کە بۆ ماوەیەکی کاتی دابینکردنی ئاو رادەوەستێت، داواش دەکات کە هاوکاریان بن لە \"دەستگرتن بە ئاوەوە\". پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لەو شوێنەی بۆریی ئاوەکە شکاوە رایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆردییەکەوە ٣٥ - ٤٠ % ی هەولێر بێئاو دەبن، تیمەکانیش دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، بەشێک لەو گەڕەکانەی هەولێر کە بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە بێئاو دەبن، بریتین لە زانکۆ، باداوە، فەرمانبەران، رووناکی، زراعە، ئیسکان، ئەندازیاران، سەیداوە، موفتی، زانیاری و هەندێک گەڕەکی دیکەش. لە ماوەی سێ رۆژدا ئەمە دووەم جارە بۆریی ئاوی ئیفراز ٣ دەشکێت، دوو رۆژ بەر لە ئێستاش بۆرییەکە شکابوو، ئەوەش بەهۆی کاری کۆمپانیایەکەوە بووە لە پرۆژەیەکیدا. پەیام سەربەست ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندیی بە بەرپرسانەوە کردووە و پێیان راگەیاندووە، لە ماوەی کەمتر لە شەو و رۆژێکدا چارەسەری کێشەکە دەکەن. سەبارەت بە هۆکاری شکانی بۆرییەکەش، کە تاوەکو ئێستا دیارنییە چی بووە، بەرپرسان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوانیش بەلایانەوە سەیرە کە بۆچی شکاوە، چونکە ئەو شوێنەی بۆرییەکەی تێدا شكاوە هیچ پرۆژە و کارکردنێکی تێدا نەبووە، یەکێک لە هۆکارەکانیش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە پێشتر بۆرییەکە لە هەمان شوێندا شکاوە و چاککراوەتەوە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر رایگەیاند، جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز ٣ شکاوە، پەیامنێری رووداو لە شوێنی شکانی بۆرییەکە رایگەیاند، بەو هۆیەوە ٣٥ - ٤٠ % ی هەولێر بێئاو دەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020420215", "category": "kurdistan", "summary_length": 171, "article_length": 1359, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 636}, {"article": "بەپێی کارنامەی پەرلەمانی عێراق کە دوێنێ هەینی بڵاوکراوەتەوە، کاژێر ١١: ٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ - ٣ - ٢٠٢٢ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت، لە کۆبوونەوەکەشدا تەنیا ئەو بڕگەیەی تێدایە. گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی بەشدارییکردنی حیزبەکەیان لە کۆبوونەوەکە راگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیێنێت \"پاش تاوتوێکردنی دوا گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەبەرئەوەی لایەنە عێراقی و ھێزە کوردییەکان رێکنەکەوتن و نەگەشتنە رێککەوتن لەسەر یەک بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران، چونکە ئێمە بەشێک نین لە ناکۆکییەکان و ئەم پەرتەوازیە لە بەرژوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستان نازانین، بڕیارماندا فراکسیۆنی کۆمەڵ بەشداری کۆبوونەوەی سبەی نەبێ، تا دەرفەتی زیاتر بڕەخسێ بۆ گەشتن بە رێککەوتن لەسەر ھەردوو پۆستەکە. \" ئەمڕۆ شەممە ٢٦ - ٠٣ - ٢٠٢٢ پەرلەمان، عێراق دەباتە قۆناخێکی نوێ بە ھەنگاونان بۆ پێکھێنانی ئەزموونی حکومەتی زۆرینە یانیش ریسەکە دەبێتەوە خوری. هەر شەوی رابردوو فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ناکەن. هەروەها موسەنا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە رووداوی راگەیاندبوو کە ئەوانیش بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناکەن. لە سۆشیال میدیا ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە نەخۆشخانە وێنەی خۆیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن نەخۆشن و ناتوانن بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بکەن. دەقی راگەیێنراوی گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی پاش تاوتوێکردنی دوا گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەبەرئەوەی لایەنە عێراقی و ھێزە کوردییەکان رێکنەکەوتن و نەگەشتنە رێککەوتن لەسەر یەک بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران، چونکە ئێمە بەشێک نین لە ناکۆکییەکان و ئەم پەرتەوازیە لە بەرژوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستان نازانین، بڕیارماندا فراکسیۆنی کۆمەڵ بەشداری کۆبوونەوەی سبەی نەبێ، تا دەرفەتی زیاتر بڕەخسێ بۆ گەشتن بە رێککەوتن لەسەر ھەردوو پۆستەکە.", "summary": "لەدوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی دادگەرییش بڕیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممەی پەرلەمانی عێراقدا و رایگەیاند کە فراکسیۆنەکەیان بەشداریی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار نەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/26032022", "category": "kurdistan", "summary_length": 240, "article_length": 1917, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 880}, {"article": "ئەو منداڵانە نزیکەی شەش مانگ بەر لە ئێستا دایکیان لە باوکیان جیابووەتەوە و لەلای باوکیان ماونەتەوە، بەردەوام باوەژنیان ئازاری جەستەیی و دەروونیی داون. یەکێک لە منداڵەکان دەڵێت، بە کەوچک داخکراوە و کەوچکەکەی \"بە تەباخ گەرم دەکرد\". ئەم سێ خوشک و برایە، دایکیان عەرەبە، خوشکێکی دیکەی هەشت مانگیشیان هەیە، بەڵام دوای جیابوونەوەی دایکیان، داپیرەیان لەخۆی گرتوون. ئەوان لای باوکیان ماونەتەوە، دوای ئەوەی باوکیان ژنی دووەم دەهێنێت، ئیدی ژیانی پڕ لە ئازاریان دەستپێدەکات. ئێستا هەر چوار منداڵەکە لای داپیریانن، باوەژن و باوکیشیان سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە. دوای جێهێشتنی منداڵەکانیش لەلایەن باوەژنی و باوکیانەوە، داپیریان منداڵەکانی بردووەتە لای خۆی. بڕیاری دەستگیرکردنی باوک و باوەژنی منداڵەکان لەلایەن دادوەرەوە بەپێی ماددەی ٧ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی دەرچووە.", "summary": "دوای پێنج رۆژ، سێ منداڵ شوێنەواری داخکردن و ئازاردانیان بەدەستی باوەژنیان هێشتا بە جەستەیانەوە دیارە. هاوتای تەمەن هەشت ساڵ، ئەستێرەی شەش ساڵان و سەحەری ٤ ساڵ نزیکەی دوو مانگە بە بەرچاری باوکیانەوە ئازار دەدرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0906202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 211, "article_length": 779, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 333}, {"article": "بەگوێرەی وەزارەتی کارەبا، لە ساڵی ٢٠٢١ دا تێکڕای کاژێرەکانی پێدانی کارەبا ١٧: ٠١ کاژێر بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە هەندێک ناوچە بۆ کەمتر لە ٨ کاژێر کەمبووەتەوە، لەوانە پارێزگای سلێمانی. وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە بە فیڕۆچوونی کارەبا، پرۆژەی پێوەری زیرەکی دەستپێکرد، تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و ١٥٠ هەزار پێوەر بەستراون، لە کۆی ملیۆنێک و ٧٥٠ هەزار هاوبەشی کارەبا. عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە مانگی کانووی دووەمدا تاوەکو ٢٣ی مانگ، لە سلێمانی ٨ کاژێر، لە دهۆک ١٠ کاژێر و لە هەولێریش ١١ کاژێر و ١٧ خولەک کارەبا دراوە. هەروەها گولیزار رەشید سندی، جێگری سەرۆکی لیژنه‌ى وزه و سامانە سروشتییه‌كانی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا لەنێوان سێ هەزار و ٥٠٠ بۆ سێ هەزار و ٦٠٠ مێگاواتە، لە کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا ٧٠٠٠ مێگاواتە، ئاماژە بەوەش دەکات ئێستا پێدانی کارەبا لەنێوان ١٠ بۆ ١١ کاژێرە. گولیزار رەشید سندی، دەشڵێت، \"کەمی سووتەمەنی، کۆنەکردنەوەی داهاتی کارەبا بە تایبەت لە هەندێک پارێزگا لەوانە سلێمانی و سوودوەرنەگرتن لە گازی بەفێڕۆچووی کێڵگەکان، گرفتی سەرەکیی کەرتی کارەبان. \" هەرێمی کورستان ١٤ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەن، دووانیان کارۆئاوین لە بەنداوەکانی دەربەندیخان و دووکان، ئەوانی دیکە بە سووتەمەنی کاردەکەن. ئەوە جگە لە هاوردەکردنی ١٥٠ مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە. ئالان ئەرکان، گوتەبێژی کارەبای گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، \"ئیدارەی گەرمیان لەکۆی رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ٤.٧ ە، لە ئێستادا ئەو بڕە ١٢٠ میگاواتە. ئەوەش لەلایەن کۆنتڕۆڵی بەشی دابەشکردنی کارەبای گشتیی گەرمیانەوە دابەشدەکرێت بەسەر هاوبەشانی کارەبا لەو سنوورە، ١٢ بۆ ١٣ کاژێر کارەبا دەدرێت بە هاووڵاتیان، گەرمیان کراوە بە چوار گرووپ، یەکێک لە گرووپەکان گوندەکانن، بەهۆی نەبوونی موەلیدە لە گوندەکان، لە ٤ ـی ئێوارەوە تاوەکو ٥ ـی بەیانی کارەبای نیشتمانییان پێدەدرێت. \" لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو بڕە کارەبایەی حکومەت دابینی دەکات، موەلیدە ئەهلییەکانیش بەشێکی دیکەی دابیندەکەن.", "summary": "بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری، کاژێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە. جێگری سەرۆکی لیژنه‌ى وزه و سامانە سروشتییه‌كانی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، لە هەندێک پارێزگا وەک پێویست داهاتی کارەبا کۆناکرێتەوە ئەوەش بەشێک لە هۆکاری کەمکردنەوەی کاژێرەکانی کارەبایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/26012022", "category": "kurdistan", "summary_length": 272, "article_length": 1932, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 870}, {"article": "ئەم وێنانە رۆژی دووشەممە ١٩ - ٠٧ - ٢٠٢١ گیراون. یەکێک لە ئاژەڵفرۆشانی ئەو مەیدانە بە رووداوی راگەیاند \"ئەمساڵ جیاواز تر لە سێ ساڵی رابردوو خەڵک زیاتر قوربانیی دەکەن، ساڵی رابردوو سەرەڕای کەمیی نرخ بەڵام بازاڕەکە کز و لاواز بوو، ئەمساڵ نرخی مەڕ و ماڵات بەرزبووەتەوە و بازاڕیش باشترە و خەڵکیش زیاتر قوربانیی دەکەن. \" شارەوانیی هەولێر ٢٦ شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵ دیاریدەکات رۆژی یەکشەممەی رابردوو سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ٢٦ شوێن تەرخانكراون بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی، داوا لە هاووڵاتییان كراوە پابەندبن بە رێنوێنییەكان و لە فڕێدانی ئەو پاشماوانە بۆ سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان خۆیان بپارێزن. هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە، \"لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە پرۆسەی خاوێنکردنەوە، [هاونیشتمانیان] دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی مۆبایلی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی بکەن کە ئەمە ژمارەکەیەتی: (٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)\".", "summary": "لە رۆژانی پێش جەژنی قوربان ئاژەڵێکی زۆر بەمەبەستی فرۆشتنی بۆ قوربانیکردن لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی هەولێر دەبینرێت و خەڵکی لەوێ مامەڵەی کڕین و فرۆشتن دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/190720215", "category": "kurdistan", "summary_length": 154, "article_length": 835, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 387}, {"article": "ئەردەڵان فاتیح، رێکخەری خۆپێشاندانی بەردەقارەمان بە تۆری میدیایی رووداوی گوت؛ ئەمشەو دژی نەبوونی کارەبا و کێشەی کارەبا لە ناحییەکەمان گردبووینەوە و چووینە سەر وێستگەی کارەبا و کارەبای ناحیەکەمان کردەوە و کارەبای کارگەی سنوورەکەمان کوژاندەوە. ئەردەڵان فاتیح گوتیشی، \"هەموو لایەنە فەرمییەکانی سنوورەکەمان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت ٢٤ کاژێری کارەبای نیشتیمانیمان هەبێت، ئەگەر نا رێگەی دیکە دەگرینەبەر، ئەمرۆش لەکاتی تاقیکردنەوەکان دوو قوتابی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نەبوونی کارەبا لە هۆشخۆیان چوون\". بەردەقارەمان شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە سنووری شارۆچکەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی.", "summary": "گرووپێک لە گەنجانی بەردەقارەمان دژی نەبوونی کارەبا گردبوونەوە و کارەبای کارگەکانی سنوورەکەیان بڕی، ئەمڕۆ لەکاتی تاقیکردنەوەکان لە سنوورەکە بەهۆی گەرما و نەبوونی کارەبا دوو قوتابی لە هۆشخۆیان چوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2206202142", "category": "kurdistan", "summary_length": 196, "article_length": 590, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 253}, {"article": "ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لە ماوەکانی رابردوو دوو گرفتی سەرەکیمان هەبوو، یەکێکیان دروستبوونی کێشە لە چوار یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا و هەروەها کێشە لە هەناردەکردنی غاز لە خورمەڵەوە کە ئەمڕۆ هەناردەکردنی غاز لەو کێڵگەیە دەستی پێکردەوە\". وەزارەتی کارەبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوە دا، \"دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ کێشەی پەستانی گازی سرووشتی لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەر کرا و، بارودۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاساییبووەوە. \" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەدا، کاتی چارەسەرکردنی کێشەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دیار نییە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەباش زیاد بوونی خواست لەسەر کارەبایە بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە. چەند رۆژێک پێش ئێستا گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمبوونەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوای ١٥ ـی مانگ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ٤٠٠ مێگاوات کارەبا کەمی کردووە، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کاژێری کارەبا. لە ٢٠ - ٠٦ - ٢٠٢١ وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەو کێشە تەکنیکییە کرد و لەو کاتەشدا گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە رووداوی گوت، \"لەم رۆژانەدا گرفتەکە چارەسەر دەبێت و ئەو ٤٠٠ مێگاواتەی کەمیکردووە، دەدرێتەوە بە هاونیشتمانییان و رۆژانە نزیکەی ١٨ کاژێر کارەبای نیشتمانی دەبێت\". بەپێی بڕیارێک، پێویستە لە هەر کاتێکدا کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بە هاونیشتمانییان بدەن، بەمەش کارەبا دەبێتە ٢٤ کاژێر.", "summary": "وەزارەتی کارەبا رایدەگەیێنێت، ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندراوەتەوە کە کاریگەریی لەسەر ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا دەبێت. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەدا، دۆخی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە غاز لە کێڵگەی خورمەڵە هەناردەدەکرا و رۆژانە ١٣ بۆ ١٥ کاژێر کارەبا هەبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2906202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 293, "article_length": 1454, "summary_token_count": 145, "article_token_count": 660}, {"article": "به‌پێی زانیارییەکانی رووداو هه‌ر یه‌ك له كوتای كریستیانەکان، پارتى نیشتمانیی ئاشوورى، پارتى سۆسیالیستى دیموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ٩ بەربژێری دیكه له ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنى دهۆك به فه‌رمى ناوى خویان توماركردووه، پارتى دیموكراتى كوردستانیش ١١ بەربژێری له هه‌رسێ بازنەى، دهۆك، زاخو و ئاكرێ ده‌بن، جه‌مال كوچه‌ر وه‌كو سه‌ربه‌خۆ بەربژێر كراوه بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی پشتگیریی دەکەن، یەکێتى نیشتیمانى كوردستانیش لە دهۆک سێ پێشنیازی ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تیی کردووە و چاوه‌ڕێی بڕیارى سه‌ركردایه‌تى خویان دەکەن. به‌پێی ئه‌و لیسته تایبه‌تەی ده‌ست رووداو كه‌وتووه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م بەربژێرانە به فه‌رمى فۆرمى خویان له كۆمیسیۆن وه‌رگرتووه، به‌شێك له‌وان هه‌موو رێكاره‌كانیان ته‌واو كراون و ناوه‌كان به‌مشێوەیەن: - سه‌باح نه‌مروود سه‌ربه‌خۆ بۆ كۆتای كریستیان - فارس حه‌نا عتو سه‌ربه‌خۆ له بازنەى دهۆك - سه‌رگون سه‌لیم بنامێن، پارتى نیشتیمانى ئاشوورى بازنەى دهۆك - سه‌باح عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د (سه‌باح ئه‌ترووشى) بەربژێری سه‌ربه‌خۆ لە بازنەی دهۆك - جاسم هاشم محه‌ممه‌د، پارتى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان، بازنەى زاخۆ - وه‌لید خالد ته‌یب، پارتى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان، بازنەى ئاكرێ - پروین بایه‌زید ساڵح، پارتى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان، بازنەى دهۆك - عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سەربەخۆ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه فۆرمیان پڕكردووه‌تەوە بەڵام هێشتا هه‌موو رێكاره‌كان ته‌واو نه‌كراون پارێزگای دهۆك لەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردن دابه‌شكراوه، بازنه‌ى دهۆك چوار بەربژێر (قەزاکانى دهۆك و ئامێدى)، بازنه‌ى زاخو سێ بەربژێر (قەزاکانى زاخو و سێمێل)، بازنه‌ی ئاكرێ چوار بەربژێر (قەزاکانى ئاكرێ، به‌رده‌ره‌ش و شێخان) خالد عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌رى ئوفیسى دهۆكی كومیسیۆنى باڵای هه‌ڵبژاردنى عێراق به رووداوی راگه‌یاند: \"تاوەکو ئێستا ته‌نیا سێ قەوارەى سیاسى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بەربژێر وه‌كو سه‌ربه‌خۆ فورمیان پڕكردووەتەوە، به‌شێك له‌وان رێكاره‌كانیان ته‌واوكراون، به‌شێكى دیكەش فۆرمەکەیان وەرگرتووە و هێشتا فۆرمه‌كانیان نه‌گه‌ڕاندووه‌تەوە بۆ كۆمیسیۆن\". لەباره‌ی كۆتایى ماوه‌ی پێشكێشكردن، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى دهۆكی كومیسیونى باڵای هه‌ڵبژاردنى عێراق رایگه‌یاند، تاوەکو ئێستا به‌پێی بڕیارى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنى عێراق روژى شه‌ممە ١ - ٥ - ٢٠٢١ كۆتا ماوه‌یه بو پێشكێشكردنى ناوى بەربژێرەکان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه بڕیاره له ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ ئه‌نجام بدرێت. پارتى وه‌كو پارتى ده‌سەڵاتدار چاوى له هه‌ر ١١ كورسى دهۆكە، خەسرۆ گۆران، به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى پارتى به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، هێشتا ناوى بەربژێرەکان پێشكێشى كۆمیسیۆن نه‌كراون، به‌ڵام هه‌موو ئاماده‌كارییەکان ته‌واوكراون و له‌كاتى گونجاودا بەربژێرەکانی خۆمان پێشكێشى كۆمیسیۆن ده‌كه‌ین. به‌پێی زانیارییه‌كانى رووداو بەربژێرەکانی پارتى له سنورى پارێزگایى دهۆك به‌م شێوه‌ده‌ین - ته‌یموور ته‌یموور شێخكى یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان یەكگرتووی ئیسلامى كوردستان هێزى دووه‌مه له دهۆك و له هه‌ڵبژاردنى رابردووى په‌رله‌مانى عێراق یه‌ك كورسى هه‌بووه، ئه‌مجاره وه‌كو قه‌واره هیچ بەربژێرێکی نابێت، جه‌مال كۆچه‌ر وه‌كو سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بازنەى دهۆك خوى بەربژێر كردووه و هه‌موویان پشتگیریى ده‌كه‌ن. یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، سێ پێشنیاز بو سه‌ركردایه‌تى ناردوون، هێشتا یه‌كلایى نه‌كراوه‌تەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند روژى داهاتوو ئەو بابەتە یەکلایى بکرێت، پێشنیازەکانیش به‌مشێوه‌یەن. پێشنیازى یه‌كه‌م: له هه‌رسێ بازنەى سنوورى پارێزگای دهۆك هه‌ر یه‌ك بەربژێری ده‌بێت، راسته سه‌رناكه‌ون، به‌ڵام پارێزگاریی لە ده‌نگه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن. پێشنیازى دووه‌م: لەسه‌ر ئاستى كوردستان هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌و كات بەربژێرەکانی خۆیان له دهۆك ده‌كشێننه‌وه و، ده‌نگ به هاوپه‌یمانه‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن. پشنیارى سیێه‌م: بەربژێرێک له بازنەى ئاكرێ پێشكێش ده‌كەین و، له‌گه‌ڵ پارته‌كانى دیكه‌ى سنوورى دهۆك رێکكه‌وتن ده‌كه‌ین.", "summary": "لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە دهۆک دەستیان بە تۆمارکردنی ناوی بەربژێرەکانیان کردووە و تاوەکو ئێستا چەندین پارت و کەسایەتیی سەربەخۆ ناوی خۆیان بە فەرمی تۆمارکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/290420215", "category": "kurdistan", "summary_length": 166, "article_length": 3512, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 1588}, {"article": "کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانیان و دەرکردنی سوپای ئەسیوپیا هاوکاتە لەگەڵ ئاگربەستێك کە حکومەتی ئەسیوپیا دەستپێشخەری کرد؛ ئاگربەستێک کە پێناچێت بەهای مرکەبەکەی مابێتەوە. ویل دەیڤدسۆن، شرۆڤەکار لە گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکات، \"من وەک خۆم و گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان تووشی شۆک بووین بەوەی کە تیگراییەکان توانیان سوپای ئەسیوپیا ببەزێنن. شکست حکومەتی ئەسیوپیای ناچاری کرد دەستپێشخەریی ئاگربەست بکات، بەڵام سەرکردایەتیی تیگرای پێناچێت بە ئاگربەستێک رازی بێت کە جێهێشتنی بەشێک لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێمەکەیان بۆ هۆزەکانی نزیک لە حکومەتی ئەسیوپیا بەدواوەوە بێت. \" ئێستا سوپای حکومەتی ئەسیوپیا ناوچەکانی رۆژئاوای تیگرای لەسەر سنووری سوودان و ئەریتیریا و بەشێک لەناوچەکانی باشووری بەدەستەوەیە؛ واتە پایتەختی هەرێمی تیگرای گەمارۆدراوە؛ ئینتەرنێت نییە، بانکەکان نیمچە داخراون و پارەش ئاڵوگۆڕ ناکەن. کارمەندێکی بانک کە دانیشتووی میکلە دەڵێت، \"کارمەندەکان دەوام دەکەن، بەڵام کارێکیان نییە ئەنجامی بدەن، ئینتەرنێت نییە و بۆیە کارەکەشیان وەستاوە\". لە هەرێمێکی وەک تیگرای کە دەرچەی ئاوی نییە، هێنانە ناوەوەی پێداویستییەکان لەدەرەوە زەحمەتە؛ سووتەمەنی نامێنێت و دەبەکان شوێنی وێستگەکان دەگرنەوە. بەنزینفرۆشێک لەو شارە لەبارەی دۆخی خۆیان دەڵێت، \"بەنزین نییە و رێگەکانی هێنانی بەنزین داخراون، بەنزین بە قاچاخ دێت و ئێمەش دەیفرۆشین. \" ئیدی کەم کەم لەو شارە خەریکە قەیرانی ئاردیش سەرهەڵدەدات و زوو زوو خەڵک هەواڵی نرخەکەی دەپرسن. هاوکات کارەبا نییە، میرۆن ئابادی، خاوەنی کافتریایەکە و دەڵێت، هەندێکجار ناچارە یەک لیتر گازوایل بە نزیکەی سێ دۆلار و نیو بکڕێت تاوەکو مۆلیدەکە بخاتەکار. دڵخۆشیی زۆربەی تیگراییەکان، نیشتمانەکەیانە کە لەژێر سەروەریی ئەسیوپیادا هەموو کاتێک ئەگەری هەیە ببێتە پارووی رێککەوتنێكی هەرێمایەتی.", "summary": "لە شاری میکلی پایتەختی هەرێمی تیگرای لە باکووری ئەسیوپیا؛ تیگراییەکان ئاهەنگی سەرکەوتنە سەربازییەکانیان لە باشووری هەرێمەکەیان دەگێڕن. ئەوان زۆربەی ناوچەکانی باشووری هەرێمەکەیان لە دەستی سوپای ئەسیوپیا دەرهێناوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1707202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 216, "article_length": 1634, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 750}, {"article": "لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا کە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، \"پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سوختیی کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتییان، دوابەدوای راوێژ و راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان\" بڕیارەکە دراوە. بەپێی بڕیارەکە، دەوامی فەرمی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا لە رۆژانی ١٨ و ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ رادەگیرێت، بڕیارەکەش ئەو فەرمانگە و کارمەندانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزارییە گشتی و خێراکان و ئێشکگریدان. پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە پرۆسەی خوێندن رادەگیرێت و تاقیکردنەوەکانیش دوادەخرێن بۆ ٢٥ی مانگ بەپێی خشتەی دیاریکراوی تاقیکردنەوەکان.", "summary": "پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختیی کەشوهەوا بڕیاریانداوە بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە سنووری پارێزگاکە بۆ ماوەی دوو رۆژ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1701202215", "category": "kurdistan", "summary_length": 146, "article_length": 889, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 408}, {"article": "ئەو قسەیەی مرواری محەممەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، رۆژی دووشەممە ٢٧ - ٠٩ - ٢٠٢١ لە بوولتەنی کاژێری هەڵبژاردن کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات بەشداری کرد و گوتی \"ئەو قسەیە قسەی راست و دروست و ناخی خۆمە، بەڵام بەداخەوە پەیجەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستان و خیانەتیان لە ئەرکە رۆژنامەنووسیەکەی خۆیان کرد و قسەکانی ئێمەیان بە لاڕێدابرد. \" ئەو بەربژێرەی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، لە قسەکەی خۆی پەشیمان نییە و دەشڵێت \"زانیومە کە ئەوە رادیۆ نییە و ئێستاش و پێشتریش ئەو قسەیەم کردووە، بەڵام گوتومە ئەگەر هاوسەرم بڕوای ئەوەی لادروستبوو هاوسەرێکی دیکە بهێنێت، گوتومە کە هەموو ئافرەتێک ئەوەی پێناخۆشە کە خیرەیەکی هەبێت، بەڵام ئەگەر من نەمتوانی ئەرکی خێزانی و ئەرکی هاوسەرم جێبەجێ بکەم من لە خزمەتی دام ئاساییە ئەو کارە بکەم کە ژنی دووەم بهێنێت. \" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مرواری محەممەد ئاماژە بەوە دەدات کە راستە ئەو قسەیەی کاردانەوەی هەبووە، \"بەڵام من سوپاسی خەڵک دەکەم هەرچەندە قسەی نەشیاو و ناشرینیان کرد، بەڵام بوێرانە و راستگۆیانە ئەو قسەیەمان کردووە. هەروەها لە پاڵ ئەرکە حیزبی و سیاسییەکەماندا توانیمانە خزمەتی گەنجان بکەین و پرۆسەی هاوسەرگریی بۆ چەندان گەنج بکەین و لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە هاوکاریمان کردوون. \" لەبارەی ئەوەی کە لە دوای ئەو لێدوانەی خەڵکێک هەبووە رەخنەی لێگرتووە و تانەی لێداوە، مرواری محەممەد دەڵێت \"ئەوانەی تانە و تەشەریان لە ئێمەداوە تانەیان لە خۆیان داوە، بەڵام دەڵێم پێویستە خەڵکی هەرێمی کوردستان رۆشنبیربێت کاتێک بەربژێرێک قسەیەکی راست و دروست دەکات بۆ دەبێت بەرەنگاری ببنەوە؟ من ئەوەم بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نەکردووە. \" ئەو بەربژێرەی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەشدا کە لەگەڵ هاوژینەکەی ٣٢ ساڵە ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە و وەک خۆی دەڵێت \"سوپاس بۆ خوا بەختەوەرین و زۆر یەکدیمان خۆشدەوێت. \" دەشڵێت \"کێ دەڵێت هاوسەرم بەم قسەیەی من رازی دەبێت؟ لەگەڵ هاوسەرەکەیشم هیچ گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە و پێویستمان پێی نییە. \" مرواری محەممەد لە درێژەری قسەکانیدا ئەوەی دووپاتکردەوە کە ئەو پەشیمان نییە و \"بە راشکاوی دەیڵێم کە هەرکاتێک هاوسەری بەڕێزم بڕوای بۆ دروست ببێت لە خزمەتی دام و ئەوەش راستگۆی و بێورییە بۆ ئافرەتێک کە لەگەڵ ئەوەی کولتووری کوردی قورسە بۆی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆڕاگری و بوێرییە کردوومە. \" سەبارەت بەوەی هیچ ژنێک پشتگیری قسەکەی کردووە؟ دەڵێت \"خاتوو پەیمان عەزیز پشتگیری منی کرد و وتارێکی جوانی لەسەر نووسیم، پیاوەکانیش نەیانگوتووە کە شتێکی باشت نەکردووە. ئافرەتانیش بەتایبەت دەنگدەرەکانی خۆم هەموویان دەستخۆشییان کردووە و هیچ یەکێک لە دەنگدەرەکانم دژی بڕیارەکەم نەوەستاونەتەوە. ئەوانەیشی دژی من قسەیان کرد هاووڵاتییەکی کەم بوون و رەنگە لە ئەوروپا بژین. \" لەبارەی ئەوەی کە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان هیچی لەسەر قسەکەی ئەو گوتووە؟ مرواری محەممەد گوتی \"مامۆستا هیچ گرفتێکی نەبووە، بەڵام پەیوەندی تایبەتی پێمەوە نەکردووە و باوەڕناکەم دژی قسەکەم بێت. دەشڵێت \"ئینشائەڵڵا ئەوەی گوتوومە خێرێکی گەورەی تێدادەبێت بۆ ئێمە.''", "summary": "مرواری محەممەد، بەربژێری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی ٢ی باشووری سلێمانی پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەمجارە دەربچێت؛ ژن بۆ هاوژینەکەی دەهێنێت، ئەو لە رووداو گوتی: \"لە قسەکەم پەشیمان نیم و خەڵکیش هەیە پشتگیریی کردووم. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/270920219", "category": "kurdistan", "summary_length": 239, "article_length": 2700, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 1247}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ هۆگر عەزیز، گوتێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ف. ل. ع) و (ع. ن. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکان دەستگیرکراون\". گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، \"لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)ی بێ تابلۆ\". هۆگر عەزیز ئەوەشی خستەڕوو، \"بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی، [تۆمەتبارەکان] رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەکانی رۆژهەڵات کراون\". بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە مانگی تەممووز و ئابی ئەمساڵ ٢٩٠ کەس بەهۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون، ٣٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ٤٥٠٠ حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە.", "summary": "هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکانیان بەکارهێناوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2609202122", "category": "kurdistan", "summary_length": 142, "article_length": 718, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 343}, {"article": "لە راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئەمڕۆ \"ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و برووسکەی پچڕپچڕی کورتخایەن هەیە\"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەری بارانبارینەکە زیاتر لە ناوچە شاخاوی و بەتایبەتی سنوورییەکان هەیە. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە سبەینێ لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری تاوەباران و برووسکەی پچڕپچڕی کورتخایەن هەیە و ئەگەری ئەوەش زیاتر لە ناوچە شاخاوی و بەتایبەتی سنوورییەکان دەبێت. سەبارەت بە پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای پارێزگای کەرکووک، ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش بە هەمان شێوەیە. پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بۆ کەشوهەوای هەولێر", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و سەرلەبەیانیی سبەینێ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری تاوەبارانێک هەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060820212", "category": "kurdistan", "summary_length": 224, "article_length": 734, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 338}, {"article": "بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ دەرباز کۆسرەت رەسوول، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازی لەو بەرپرسە کردووە. لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، بافڵ تاڵەبانی گوتوویەتی، \"پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، کاری لەپێشینەی یەکێتی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەییە لە بەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی خۆمان و چاکسازییەکانی ناو رێکخراوەیی و حکومەتیش ھەر لەو پێناوەدایە. \" لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، \"لە دیدارەکەدا قۆناخی دوای ھەڵبژاردن لە عێراق، بەشداریی کورد لە حکومەتی داھاتوو، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بۆچوون و ھەڵوێستی یەکێتی لەو رووانەوە ئاماژەی پێکرا. \" بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە بەغدا و گۆڕانکارییەکان روونکردنەوەی داوەتە میوانەکانی، پێی گوتوون، \"بۆ ئەمڕۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار، کارا و چالاک پێویستی قۆناخەکەیە و وەڵامدەرەوەی خواستی شەقام و داواکاری ھەموو لایەک دەبێت کە ئێمە پشتگیری لەم ھەوڵانە دەکەین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک. \" لەبارەی چوونی شاندی کوردیش بۆ بەغدا، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، \"یەکڕیزیمان و تەبایمان لە ناوەند زامنی پاراستنی مافەکانمان دەبێت و لە ھەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانین تا بەیەک نامەی سیاسی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بچینە گفتوگۆوە. \" لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هاوئاهەنگی و پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان لەنێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا کرایەوە بەشێوەیەک خزمەت بە پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان بکات، ھانی کۆمپانیا و خاوەنکاران بدرێت سەرمایەکانیان لە ھەرێمی کوردستان بخەنە گەڕ و ھاوکار بن بۆ بوژاندنەوەی زیاتری بازاڕ و رەخساندنی ھەلی کار. لێدوانەکەی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی باشترکردنی ژیانی هاونیشتمانیان لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو خوێندکاران لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان خۆپێشاندانیان کرد. خوێندکاران داوای دەرماڵەیان دەکرد، دواتر داواکارییەکانیان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەشەناوخۆییەکان گۆڕا. ئێوارەی رۆژی رابردووش لە بەشێک لە شارۆچکەکان، خەڵکی خۆپێشاندانیان کرد و داوای خزمەتگوزاریی زیاتریان کرد.", "summary": "ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە یڤیس دوڤال، لێپرسراوی نووسینگەی کەنەدا لە ھەرێمی کوردستان کرد و باسیان لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی، ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا کردووە. بافڵ تاڵەبانی گوتوویەتی، \"پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2511202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 341, "article_length": 2023, "summary_token_count": 163, "article_token_count": 897}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، \"لەدوای بەدواداچوون و چاودێرییەکی ورد، ئەمڕۆ ١٢ - ٠٤ - ٢٠٢٢ لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانییان دەستبگرن بەسەر هەشت دانە کارتۆن کە چەند کەلوپەلێکی دیاریی ئایینیی تێدابوو\" و ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، \"کارتۆنەکان بەشێوەیەکی زۆر تۆکمە ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵی تواوەی لەناودا حەشاردرابوو\". جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکە، تۆمەتبارێکیش بەناوی \"ا. ح. ا\" کە بەنیازبووە لەڕێگەی کۆمپانیای گواستنەوە و \"لەژێر سێبەری ئایینی ئیسلام\"دا ماددە هۆشبەرەکە رەوانەی دەرەوەی وڵات بکات، دەستگیرکراوە و رەوانەی دادگە کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان / هەولێر رایگەیاند، هەوڵدراوە \"لەژێر سێبەری ئایینی ئیسلام\"دا ماددەی هۆشبەر رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت و لە هەشت کارتۆندا کە کەلوپەلی دیاریی ئایینیی تێدابووە ماددە هۆشبەرەکە بنێردرێت، بەڵام دەستیان بەسەردا گیراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1204202210", "category": "kurdistan", "summary_length": 254, "article_length": 744, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 346}, {"article": "عەبدولڕحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران و گرووپە چەکدارەکانی دیکەوە لە ساڵی ٢٠١٠ ە تاوەکو ٢٠١٩ ملیۆنێک و ٣٠ هەزار دۆنم دارستانی هەرێمی کوردستان سووتاوە. \" لە هەرێمی کوردستاندا دارستانەکان بەپێی یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠١٢ لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخداری و پاوان و دارستانەکانی وەزارەتی کشتوکاڵن. باخچە و پارکەکانی ناوشاریش لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵن. ئێستا لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر پرۆژەی نیشتەجێبوون هەن و زۆری دیکەیش لە دروستکردندان. بەشێک لەو پرۆژانە رووبەری سەوزاییان بەو جۆرە نییە کە لە نەخشەکەیاندا بۆیان دانراوە. سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی: \"ئێمە وەکو دەستەی ژینگە کە دەستەیەکی چاودێریین یان رەزامەندی بە پرۆژەکان دەدەین یان نایدەین. ئەو پرۆژانەی دەویسترێت دروست بکرێن، سەرەتا وەبەرهێنان رەزامەندییان دەداتێ، ئینجا شارەوانی پارچەزەوییەکی بۆ تەرخان دەکات. ئەوجا کشتوکاڵ پێی دەڵێت کە زەوییەکە کشتوکاڵییە یان نا. کە لەو سیانە دەرچوو دێتە لای ژینگە. \" دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان پرۆژەکانی بەپێی کاریگەرییان لەسەر پیسکردنی ژینگە بۆ \"ا، ب، ج\" پۆلێن کردووە و بۆ هەر یەکێکیان رێژەیەک سەوزایی دیاری کردووە. عەبدولڕحمان سدیق گوتی: \"بۆ پرۆژە بچووکەکان دەبێت ١٠ % ی رووبەرەکەی سەوزایی بێت، بۆ پرۆژە گەورەکان ٢٥ % ـە. بچووکی و گەورەیی بەپێی رادەی ئەو پیسبوونەی ئەو پرۆژەیە دەیخاتە هەوا یان ئاوەوە دیاری دەکرێت. کەسێک کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەیە جیایە لە پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ یان کارگەی قیری شل. ئێمە بەپێی گەورە و بچووکی سەیری رووبەر ناکەین، بەڵکو بەپێی کاریگەریی پیسبوون سەیری دەکەین. ئەگەر پرۆژەکە زیانی بۆ ژینگە زۆر بێت، دەبێت رووبەری سەوزاییەکەی زۆر بێت. \" دەستەی ژینگە ئەنجوومەنێکی هەیە بە ناوی ئەنجوومەنی باڵای پاراستن و چاککردنی ژینگە کە ١٤ وەزارەت بە بەڕێوەبەری گشتییەوە تێیدا بەشدارن. سەرۆکی دەستەی ژینگە سەرۆکی ئەو ئەنجوومەنەیشە. ئەوان چاودێریی رێژەی سەوزایی و لایەنی ژینگەیی پرۆژەکانی سەر بە وەزارەتەکان دەکەن و ئاگاداریان دەکەنەوە. سەرۆکی دەستەی ژینگە گوتی: \"ئەم جارە میوانداریی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانمان کرد بۆ ئەوەی پێی رابگەیەنین کە دوو گرفت هەن: یەکەم، دەستەی وەبەرهێنان بە یاسایەک کار دەکات پێیدەڵێن یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٦. کاتێک دەڵێین یاسای ژمارە ٨ ـی ساڵی ٢٠٠٨ ـی پاراستن و چاککردنی ژینگە. مانای وایە ژینگە یاساکەی دوو ساڵ درەنگتر لە وەبەرهێنان دەرچووە. یاسای وەبەرهێنان کاتێک دەرچووە کە یاسای ژینگەمان نەبووە. بۆیە پێویستە یاسای وەبەرهێنان هەموار بکرێتەوە تاوەکو لەگەڵ یاسای ژینگەدا بگونجێت. \" عەبدولڕەحمان سدیق لە بارەی گرفتی دووەمەوە گوتی: \"ئەم پرۆژانەی کە دێنە لای ژینگە، ئێمە رەزامەندییان لەسەر نادەین ئەگەر بێتو ماستەر پلانەکەی ٢٥ % سەوزایی نەبێت. هەندێک پرۆژە هەن لەو سەردەمەی یاسای ژینگە نەبووە دەستکاری ماستەر پلانەکەی کراوە و خاوەنی پرۆژەکە لەبەر تەماحی خۆی کردوویەتی بە شوقە. بۆیە شتێکمان داناوە بۆ ئەوە بە ناوی لەبری سەوز کە دەبێت لە نزیکی ئەو پرۆژەیە هێندەی رووبەرە سەوزاییەکەی ماستەر پلانەکە بکاتە سەوزایی و قەرەبووی بکاتەوە. ئێمە لە دوو ساڵی رابردوودا ٧٦ هەزار مەتر دووجامان بە وەبەرهێنەران قەرەبوو کردووەتەوە. \" بە گوتەی سەرۆکی دەستەی ژینگە، هەر وەبەرهێنەرێک دەسکاری ئەو ماستەر پلانە بکات کە بۆی دروست کراوە، دەبێت پرۆژەکەی رابگیردرێت. بە پێوەری وەزارەتی کشتوکاڵ رووبەری سەوزایی لە هەرێمی کوردستاندا ١٢.٤ % ە. بە پێوەری وەزارەتی شارەوانی رێژەی سەزایی زیاتر ١٨ % یە. عەبدولڕحمان سدیق لە هەرێمی کوردستاندا ئۆتۆمبێل بە سەرچاوەی سەرەکیی پیسبوون دادەنێت و دەڵێت: \"لێرە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل هەن جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی دیکە لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە دێن. \" هۆکارێکی دیکەی پیسبوونی ژینگە دانیشتووانە. سەرۆکی دەستەی ژینگە لەو بارەیەوە ئەوەی خستەڕوو کە هەرێمی کوردستان رووبەرەکەی نزیکەی ٥٠ هەزار کیلۆمەتر دووجایە، لە کاتێکدا هۆڵەندا رووبەرەکەی ٤١ هەزار کیلۆمەتر دووجایە و رووبەری ئەم هەرێمەی ئێمە لە هۆڵەندا گەورەترە، ژمارەی دانیشتووانیشمان چواریەکی ئەوانە، بەڵام گرفتەکەمان ئەوەیە کە لە ناوەندی شارەکان کۆبووینەتەوە و شارەکانمان بەرەو ملیۆنی دەچن. کارگەکان بە هۆکارێکی دیکەی پیسبوونی ژینگە دادەنرێن. لە هەرێمی کوردستاندا کارگەکان سەردەمێک دروست کراون کە لە دەرەوەی سنووری شارەوانی بوون. عەبدولڕەحمان سدیق گوتی: \"ئێستا ماستەر پلان فراوان بووە و کارگەکان کەوتوونەتە ناوشارەوە. پێویستە جارێکی دیکە دوور بخرێنەوە. \" سەرۆکی دەستەی ژینگە ئاشکرای کرد کە بۆ پاراستنی سەوزایی شەقام و کۆڵانەکان لە هەوڵی ئەوەدان پۆلیسی ژینگە دابنێن.", "summary": "سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە ماوەی نۆ ساڵدا بەهۆی بۆردوومانی تورکیا و ئێرانەوە ملیۆنێک و ٣٠ هەزار دۆنم دارستانی هەرێمی کوردستان سووتاوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/041120217", "category": "kurdistan", "summary_length": 161, "article_length": 4083, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 1892}, {"article": "جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"رێکخەرانی ئەو کۆنفرانسە بەرپرس دەبن و.. رێکاری پێویستیش لەبەرامبەر چۆنییەتی بەستنی ئەو کۆبوونەوەیە دەگرینەبەر. \" هەواڵی کۆنفرانسەکە هەر زوو گەیشتە ئیسرائیل و لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە، لە هەمان رۆژدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە کرد و گوتی: \"ئەو رووداوە سەرچاوەیەکی هیوا و گەشبینییە\". کەمتر لە ٢٤ کاژێر، سەرکردە دیارەکانی عێراق و حکومەت هاتنە دەنگ دژی ئەو کۆبوونەوەیە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە بەبێ رەزامەندی و ئاگاداریی کراوە و لێپێچینەوەی لێدەکات. جووتیار عادل ئەوەشی بە رووداو گوت کە ئەو بیروبۆچوونانەی کە لە کۆنفرانسەکە خراونەتەڕوو، \"بەھیچ شێوەیەک گوازرشت لە رای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکەن. \" هەر ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیێندراوێکی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە بڵاوکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە بە هەموو شێوەیەک کۆنگرەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە، کە دوێنێ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەکە بە \"نایاسایی\" ناودەبات و دەڵێت: \"حکومەتی عێراق بەهەموو شێوەیەک ئەو کۆبوونەوە نایاساییە رەتدەکاتەوە، کە هەندێک کەسایەتیی هۆزەکانی نیشتەجێی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، کە تێیدا درووشمی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەرزکراوەتەوە. \"", "summary": "ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب رۆژی هەینی لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لەنێو ئەو کۆبوونەوەیدا، پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە رووداوی راگەیاند، \"ئاگادار نەکرابووینەوە لە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە و بەبێ زانیاری و رێگەپێدانی ئێمە کراوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2509202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 328, "article_length": 1319, "summary_token_count": 142, "article_token_count": 575}, {"article": "سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، دوێنێ یەکشەممە کچێک کە تەمەنی لە سەرووی ٢٠ ساڵانە، لە گەڕەکی رزگاریی سلێمانی بۆ کڕینی پێداویستی دەچێتە دەرەوە، بەڵام ناگەڕێتەوە، بۆیە باوکی لای پۆلیس سکاڵا تۆمار دەکات. سەرکەوت ئەحمەد گوتی: \"دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و گومان خرایە سەر تۆمەتبارێك و توانرا هەمان رۆژ لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری دەستگیربكرێت، كە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچەكەی رفاندووە و دوای بێهۆشكردنی لە شوێنێك فڕێی داوە\". تۆمەتبارەکە ناوی (ش، أ، ع)ـە و لەدایكبووی ١٩٩١ ـە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٢١ لە یاسای سزاکانی عێراق راگیراوە. لەبارەی تەندروستیی کچەکەشەوە، سەرکەوت ئەحمەد گوتی: \"تەندروستی جێگیر نییە، بەتایبەت لە رووی دەروونییەوە، بۆیە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و پشکنینیشی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کە دەستدرێژی نەکراوەتە سەری\". گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر تۆمەتبارەکە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندیی بە کچەکەوە کردووە، بۆیە لە سەرەتاوە گومان خرایە سەری. بە گوتەی کەسوکاری تۆمەتبارەکە، کوڕەکە لە فڕنی سەموون کار دەکات و لەسەر داوای ئەو ئافرەتە، کە ئەوان دەڵێن ساڵێکە تەڵاق دراوە و \"بێوەژنە و منداڵێکی هەیە\" چووە بەدوایدا. برایەکی تۆمەتبارەکە بە رووداوی راگەیاند، ئەو ئافرەتە بە براکەیی گوتووە \"کێشەم لەگەڵ کەسوکارم هەیە و بمبە بۆ هەولێر\"، بەڵام لە نزیک گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی پێی گوتووە \"دامبەزێنە، دەست و قاچم ببەستەرەوە و وێنەم بگرە.. دواتریش براکەم دەست و قاچی کردووەتەوە\". بە گوتەی برای تۆمەتبارەکە \"ژنەکە وێنەکانی بۆ خوشکەکەی ناردووە و ئەویش وێنەکانی نیشانی کەسوکاری داوە و پێی گوتوون رفێندراوە\". برای کوڕەکە رەتیکردەوە کە براکەی ئەو ئافرەتەی رفاندبێت و بێهۆشی کردبێت، دەڵێت، \"براکەم تەنانەت جگەرە ناکێشێت و مەشرووبیش ناخواتەوە\".", "summary": "پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی بێهۆشکردن و رفاندنی کچێک دەستگیرکرد. کەسوکاری تۆمەتبارەکەش رەتیدەکەنەوە کە کچەکە رفێندرابێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020220217", "category": "kurdistan", "summary_length": 124, "article_length": 1673, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 768}, {"article": "لەدوای زیاتر لە دوو رۆژ لە هەرەسهێنانی باڵەخانەکە کە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک بوو لە فلۆریدای ئەمریکا، تیمەکانی فریاکەوتن گیانلەدەستدانی پێنج کەسیان تۆمارکردووە و ژمارەی بێسەروشوێنانیش ئێستا ١٥٦ کەسن، تاوەکو کاتیش زیاتر تێپەڕێت، هیوا بە دۆزینەوەیان بە زیندوویی کەمتر دەبێتەوە. دانیەڵ کاڤا، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی مایامی دەیدی فلۆریدا رایگەیاند، تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی پێنجەمیان لەنێو پاشماوەکان و هەروەها چەند پارچەیەکی جەستە دۆزراونەتەوە کە ناسینەوەیان کارێکی قورسە و پێویستی بە پشکنینی دی ئێن ئەی هەیە. سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی مایامی دەیدی فلۆریدا دەڵێت، \"ئێمە ئێستا دی ئێن ئەی لە ئەندامانی خێزانی دانیشتووانی باڵەخانەکە وەردەگرین. \" هاوکات میدیای ئەمریکا بە گەرمی باس لە راپۆرتێكی ئەندازیاری ساڵی ٢٠١٨ دەکەن کە تێیدا ئاماژەی بە خراپی سیستمی کردنە دەرەوەی ئاوی ئاوەڕۆی باڵەخانەکە کردووە و هۆشداریداوە لە ئەگەری کاریگەریی خراپی لەسەر پایەکانی باڵەخانەکە. چارلس بۆرکێت، سەرۆکی شارەوانیی مایامی دەڵێت، \"یەک ئامانجیان هەیە، ئەوەش رزگارکردنی ئەو کەسانەیە کە بێسەروشوێنن و گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەیە بۆ نێو خێزانەکانیان. \"", "summary": "ژمارەی قوربانیانی باڵەخانە رووخاوەکەی فلۆریدای ئەمریکا تادێت زیاتر دەبێت، تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٦ کەسیش بێسەروشوێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/270620214", "category": "kurdistan", "summary_length": 139, "article_length": 1021, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 452}, {"article": "ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ - ١١ - ٢٠٢١، جڤاتی نیشتمانیی و جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە هاوبەشی لە کۆبوونەوەدان. بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان، دەبێت ٤٨ کاژێر پێش کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی وەک باڵاترین دەسەڵاتی بزووتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتیی کە جڤاتێکی راوێژکارییە کۆبوونەوەی کردبێت، بەڵام ئەمڕۆ هەردوو جڤات کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نائاسایی دەکەن، بۆ پەسندکردن و تاوتوێکردنی پڕۆژەیەک کە ژووری توێژینەوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیکردووە بۆ دوو بابەت. یەکەمیان بۆ دیاریکردنی دەستەیەکی کاتیی، دیاریکردنی میکانزمەکانی ئەو دەستەیە و لەکێ پێکبێت؟ ئایا ئەندامانی پێشووی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری پێشوو بۆیان هەیە لە دەستە کاتییەکەدا بەشداربن یان نا؟ ئایا لە ژوورەکان ئەو دەستەیە پێکبێت یان جڤاتی نیشتمانیی یانیش لە ژووری هەڵبژاردن بە دەنگدان دەستەکە هەڵبژێردرێن؟ بابەتی دووەم، پەیوەستە بە دیاریکردنی رۆژێک بۆ دووەم کۆنفرانسی نیشتمانی (کۆنگرەی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان) کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە کۆنگرەی نەبەستووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری رووداو کەتووە، ژووری توێژینەوەی بزووتنەوەکە بڕیاریداوە دەستە کاتییەکە سێ مانگ بەردەوامبێت، دواتر لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٢ دووەم کۆنفڕانسی نیشتمانیی بزووتنەوەکە ببەسترێت.", "summary": "بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێی هەڵبژاردنی دەستەیەکی کاتیی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکەی و دەستنیشانکردنی رۆژێک بۆ بەستنی دووەم کۆنفڕانسی نیشتمانیی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/171120216", "category": "kurdistan", "summary_length": 145, "article_length": 1163, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 531}, {"article": "شەهاب غەوارە، برای عەلی غەوارە بە رووداوی گوت، \"براکەی من ئۆتۆمبێلی پێبوو لەگەڵ دایکم بوو، لەنێو شەقام بوون، لە پێش چاوی دایکم گرتیان و بردیان بۆ زیندان، دواتر بردیان بۆ زیندانی تەورێز و گوللەبارانیان کردن. \" ٣٩ ساڵ بەسەر کۆمەلکوژیی ٥٩ گەنجی مهاباد تێپەڕدەبێت. لە دوو مانگدا دەستبەسەر، دادگایی و گوللەبارانکران. حەوت رێکخراوی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ٢ ـی مانگی ٦ ـی هەموو ساڵێک، لە لایەن حیزبەکانەوە بە رۆژی زیندانییانی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان بناسێنرێت. سەڵاح خزر پوور، بەرپرسی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، \"ئێمە وەکو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کار لەسەر ئەوە دەکەین ئەو پرۆژە پێشنیازە بدەینە حیزبەکان و ناوەندی هاوکاری تاوەکو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوایان لێدەکەن ئەو رۆژە وەکو رۆژی زیندانی سیاسی بناسێن. \" ژیلا موستەعجر، ئەندامی بەڕێوەبەری رێکخراوی هەنگاو باسی لەوە کرد، \"پاڵپشتیکردنیان ئەرکە و من پێموایە پاڵپشتی ئەو بیرۆکەیە دەکەن، چونکە درووشمەکانیان ئەوە دەخوازێت، دوژمنە هاوبەشەکەشیان ئەوە دەخوازێت پاڵپشتیی بکەن. \" لە کۆتاییەکانی مانگی ٥ ـی ساڵی ١٩٨٣ لە زیندانی تەورێز ٥٩ گەنجی مهابادی لە دادگایکردنێکى چەند خولەکیدا بە لە سێدارەدان سزادران و دواتر گوللەباران کران، دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر کۆمەڵکوژییەکە، قایمقامی مهاباد بە فەرمی ناوی قوربانییەکانی راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا کەسوکاری قوربانییان نازانن تەرمی رۆلەکانیان چۆن و لە کوێ بەخاک سپێردراون.", "summary": "لە یادی ٣٩ ساڵەی گوللەبارانکردنی ٥٩ گەنجی مهاباد، شەهاب غەوارە لەسەر رووی دیوارێکی بێگیان بەشوێن ناوی برا جوانە مەرگەکەی دەگەڕێت، عەلی برا تەمەن ١٨ بەهارییەکەی شەهاب بوو، ساڵی ١٩٨٣ بەدەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ٥٨ گەنجی دیکە و دوور لە چاوی خەڵک گوللەباران کران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0206202220", "category": "kurdistan", "summary_length": 267, "article_length": 1340, "summary_token_count": 127, "article_token_count": 601}, {"article": "بەپێی نووسراوێکی فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هاوبەشی لەگەڵ نووسینگەی بەرگری لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی دایک و جەژنی نەورۆز، رێککەوتن لەسەر دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سەرجەم ئەو چەکدارانەی کە لە خزمەت و ئەرکی بەرگریی خۆسەر رایانکردووە، کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت، بەڵام بەو مەرجەی تێوەنەگلابن لەگەڵ رێکخراوە تیرۆیستییەکان، تاوانی کوشتن، دزی و دزینی سامانی گشتی. وەک لە نووسراوی ئیدارەکەدا هاتووە، چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کەسانە لە ٢١ ئادار دەستپێدەکات، تاوەکو ١٥ی ئاب بەردەوام دەبێت. ئەو گشتاندنە سەرجەم کارمەندان و خۆبەخشەکانی چوارچێوەی بەرگری خۆسەر دەگرێتەوە. لە سنووری ئیدارەی خۆسەر، ئەرکی سەربازیی زۆرەملێیە هەر کەسێک لە رەگەزی نێر تەمەنی بگاتە ١٨ ساڵ دەبێت ماوەی ١٣ مانگ لە ریزەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات خزمەت بکات، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تاقانەن.", "summary": "ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، بەبۆنەی جەژنی دایک و جەژنی نەورۆزەوە، بڕیاری لێبووردنی تایبەتی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد، کە لە سەربازیی زۆرەملێ هەڵاتوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1703202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 153, "article_length": 843, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 378}, {"article": "بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە چەند سەرچاوەیەکی خۆجێییەوە دەست رووداو کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٠٨ - ٠١ - ٢٠٢٢ \"فڕۆکەی تورکیا\" چەند ناوچەیەکی کۆبانێی بۆردوومانکردووە کە ئەوانیش؛ رێگەی ناوچەی پیشەسازی لە نزیک بازاڕی هاڵ، بازاڕی تەنیشت بانکی شارۆچکەکە، گوندی مومیت لە بەشی باشووری شارۆچکەکە و چەند گوندێکی دیکە. بۆردوومانەکە گوندەکانی؛ قەرەمۆخ، خان، عەلیچەر و تەلی حاجیب - ـشی لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەکە گرتووەتەوە. هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا شەش کەس برینداربوون کە یەکێکیان ئافرەتە و برینەکەی سەختە. لە گوندی قەرەمۆخ، چوار کەس برینداربوون، لە ناوچەکانی دیکەش دوو کەس برینداربوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون. بەپێی ئەو وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبوونەتەوە، ئەو ناوچانەی کە بۆردوومانکراون ناوچەی مەدەنین، بەو هۆیەوە زیانی زۆر بە ماڵی خەڵکی ناوچەکە کەوتووە.", "summary": "چەند ناوچەیەکی کۆبانێ بۆردووماندەکرێن و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0801202213", "category": "kurdistan", "summary_length": 73, "article_length": 815, "summary_token_count": 34, "article_token_count": 386}, {"article": "غوڵامحوسێن عەماری، قایمقامی ورمێ دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٢٨ - ٤ - ٢٠٢٢ رایگەیاند، بە تۆمەتی گەندەڵی و سەرپێچی لە دۆسێکانی بەڕێوەبەریی شاری ورمێ، ئەندامێتیی پێنج کەس لە ئەنجوومەنی شاری ورمێیان هەڵپەساردووە. غوڵامحوسێن عەماری دەشڵێت، بە بڕیاری جێگری داواکاری گشتیی ورمێ، رێگە بەو پێنج ئەندامە نادرێت بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی شارەکەدا بکەن. قایمقامی ورمێ ناوی هەڵپەسێردراوەکانی رانەگەیاندووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، محەممەد خەلیلپوور، مورتەزا پیری، حوسێن پەناهی، رەسووڵ ئەسغەرزادە و ئەحەد یوسفی هەڵپەسێردراون کە هەموویان ئازەرین. قایمقامی ورمێ دەڵێت، مورتەزا بەهرامی، یەعقوب حوسێنی، عەلی مستەفازادە، تەوحید عەلینژاد و عادل ئەعزەم کە لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی ئەنجوومەنی شاری ورمێدا وەکو ئەندامی یەدەگ هەڵبژێردرابوون، جێگەی ئەو کەسانە دەگرنەوە کە ئەندامێتییان هەڵپەسێردراوە. ئەنجوومەنی شاری ورمێ ١١ ئەندامی هەیە. هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەو ئەنجوومەنە ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو و لە کۆی ١١ ئەندامەکە دوو بەربژێری کورد و ٩ ـی ئازەری زمان دەنگیان هێنا. لەو پێنج ئەندامەی یەدەگ کە جێگەی ئەندامە هەڵپەسێردراوەکان دەگرنەوە، یەعقوب حوسێنی کوردە و چوار کەسەکەی دیکە ئازەرین. چەند رۆژێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەری دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ٨٤ کەس بە تۆمەتی گەندەڵی و سەرپێچی لە پڕۆژەکانی نێوشاری ورمێ دراونەتە دادگە.", "summary": "ئەندامێتیی پێنج کەس لە ئەنجوومەنی شاری ورمێ هەڵپەسێردرا و ژمارەی ئەندامانی کوردی ئەنجوومەنەکە دەبێتە سێ کەس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2804202223", "category": "kurdistan", "summary_length": 108, "article_length": 1245, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 609}, {"article": "فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لە شەقڵاوە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بە فەرمی دەستیپێکرد، گوتیشی \"ئەگەر بتەوێت مێژووت بپارێزی، دەبێت ئێستات باش بێت، چونکە مێژوو و جوگرافیا پێکەوە بەستراون. ئەگەر ئەو فیدراڵیەتەی ئێستامان دوێنێ حوکمی زاتی بوو، پاشان بووە فیدراڵیەت\". سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، \"بیرۆکەی فیدراڵیەت لە شۆڕشی ئەیلوولدا دامەزرا؛ ئەو کاتە بەندە ئەندامی مەکتەبی ناوەندی رێکخستن بووم؛ کادیرێکی پێشکەوتووی حیزب بووم. ئەو کاتە لیژنەیەک دروستکرا لە کۆمەڵێک یاسازان، رەحمەتیان لێ بێت ئیبراهیم ئەحمەد، محەممەد کەریم، شەمسەدین موفتی، جەرجیس فەتحوڵڵا بۆ ئەوە بوو ئەگەر هاتوو حکومەتی عێراق دەستی بە دانوستاندن کردەوە، ئێمە لەسەر فیدراڵیەت دانوستاندن بکەین، نەوەک لەسەر حوکمی زاتی\". فازڵ میرانی گوتیشی، \"کەواتە پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی نەمر ئەو کاتە بیرۆکەی فیدراڵییەتیان هەبوو؛ ئەگەر دوێنێ بە تەنیا بووین، ئەمڕۆ ئەرکی هەموومانە وەکو هێزە کوردستانییەکان ئەمەی ئێستا بپارێزین. پاراستنەکەی چۆن دەبێت؟ کادیر، ئەندام، پێشمەرگە، خێزانی شەهیدەکان، زانا و کەسایەتییەکانی ئێمە بەرگری لە باشییەکانی ئێرە بکەن. هەرگیز داوا ناکەم بەرگری لە خراپییەکانمان بکرێت؛ چاکەکان باس بکەن، ئینجا خراپەکان. پارتی دیموکراتی کوردستان فێرگە بووە؛ قوتابخانە بووە بۆ رەخنە و رەخنە لەخۆگرتن\". ئەو بەرپرسەی پارتی داوایکرد بەربژێر و بەرپرسانی پارتەکەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا زمانێکی پڕ لە رێز و شارستانییانە بەکاربهێنن و دەڵێت \"بۆ ئێمەی پارتی ئەو ئاستە جائیز نییە و دەبێت خۆمان رابگرین. بەرز راگرتنی خۆمان لە وەڵامنەدانەوەی ئەو خەڵکەی کە بە زمانێکی خراپ لەگەڵمان قسە دەکەن، بە بەلاش نەگوتراوە (إذا كان الكلام من فضة فإن السكوت من ذهب) ئەگەر کاردانەوەت هەبێت، ئەوا جیاوازی لەنێوان ئەو و تۆ نامێنێت، واتە هەمیشە دەبێت جیاوازی لەنێوان ئێمە و خەڵکێکی دیکە هەبێت، بۆئەوەی ئەو پێگەیەی هەمانە بیپارێزین\". پێشتر خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، حیزبەکەی لە ٣٢ بازنەی هەڵبژاردن لە ١٢ پارێزگا بەشداریی هەڵبژاردن دەکات و ٥٢ بەربژێری هەیە. بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵ دەدەن ئەو هێزەی کە هەیانە لە بەغدا بیپارێزن و کورسیی زیاتر بەدەستبهێنن؛ گوتیشی \"گەشبینم کە لە هەموو شوێنەکان پارتی ژمارەی کورسییەکانی خۆی دەپارێزێت لە هەندێک شوێنیش گومان لەوەدا نییە کورسیمان زیاد دەکات\".", "summary": "سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند \"پارتی دیموکراتی کوردستان دوێنێ و ئەمڕۆ و هەوڵ دەدەین سبەینێش بەرپرسیارێتیی گەورە لە دۆخی کوردستان و کوردستانییەکان لە هەموو بوارەکان وەربگرین، لەوانەش بواری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی. بۆچی؟ ئەمە بۆ ئەمڕۆ نییە، ئەمە پاراستنی مێژووی خۆمانە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0209202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 309, "article_length": 2236, "summary_token_count": 134, "article_token_count": 1017}, {"article": "محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاندبوو، کە کاتێک مام جەلال سەرۆککۆماری عێراق بووە هاوکاریی ماددی هەموو حیزبەکانی کردووە، لەبەرامبەردا لە راگەیێندراوێکدا بزووتنەوەی ئیسلامی کورستان رایگەیاند: \"بە بەڕێزیان و تەواوی رای گشتی رادەگەیێنین، کە هیچ پارەیەکمان وەرنەگرتووە و تەحەددای هەرکەس و لایەنێکیش دەکەین با بفەرموون بەڵگە بخەنەڕوو کە پارەمان وەرگرتووە\". رۆژی چوارشەممە ٢٣ - ٢ - ٢٠٢٢، عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوەی ئەوانی نیگەران کردووە، ئەوەیە کە نەدەبوو سکرتێری سۆسیالیست \"ناوی لایەنەکانی بەڕەهایی بهێنایە، بەڵکو ناوی ئەو لایەنانەی ببردایە کە پارەیان وەرگرتووە نەک تەڕ و وشک بەیەکەوە بسووتێنێت\". هەر رۆژی چوارشەممە، بەختیار کەریم، گوتەبێژی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"مام جەلال بەو پێگەیەی هەیبوو کە سەرۆککۆماری عێراق بوو، هەروەها پێشتریش چەند جارێک و لە چەند وێستگەیەکدا پشتیوانی هێز لایەنە سیاسییەکانی کردووە، لێدوانەکەی کاک محەممەدی حاجی مەحموودیش لەو چوارچێوەیەدا بووە\". سەبارەت بە نیگەرانییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، بەختیار کەریم گوتی: \"هەر حیزبێک چۆن بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت کە پشتیوانی نەکراوە دەکەوێتە سەر ئەو دۆخە سیاسییەی ئێستا گوزەری تێدا دەکات، هەندێك بیانەوێت کە جەنابی مام جەلال لە ژیاندا نەماوە ئەم دۆسیەیە بەلاڕێدا ببەن و وای پیشانبدەن کە لەلایەن جەنابی مام جەلالەوە پشتیوانی نەکراون، هەموو حیزبێکیش ئازادە کە چۆن قسە لەسەر لێدوانەکانی کاک محەممەدی حاجی مەحموود دەکات\".", "summary": "بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان نیگەرانە لە قسەیەکی سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و رەتیدەکاتەوە پارەیان لە مام جەلال وەرگرتبێت، گوتەبێژی سۆسیالیستیش دەڵێت، هەندێک لایەن لە نەمانی مام جەلالدا دەیانەوێت وای پیشانبدەن، کە هاوکاریی نەکردوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2302202236", "category": "kurdistan", "summary_length": 248, "article_length": 1432, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 644}, {"article": "لە تویتێکدا، کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، \"سەرمان سوڕماوە بەوەی ناوی کۆنسوڵخانە بیانییەکان لە بەڵگەکانی دادگەدا هاتووە.. کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتە بیانییەکان نابێت وەکو تاوان دابنرێت. \" کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە تویتەکەیدا داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو شوێنێکی دیکەی جیهانیش \"پابەندبوونی تەواو و بە ویژدانانە\"یان بە یاسا و رێکارە یاساییەکان هەبێت. لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی کە شەوی دووشەممە پێشکێشکرا، دادوەر، دەستەی مافی مرۆڤ و پارێزەرێکی راوێژکار باسی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینانیان کرد. رۆژی ٧ ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، پێنج رۆژنامەڤان و چالاکڤان دەستگیرکران. رۆژی ٠٤ - ٠٣ - ٢٠٢١ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ' دانپێدانانی ' حوکمدراوانی بادینانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کرد \"لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکاندا بەپێی بەڵگە و دانپێدانانیان ئەوە سەلمێندرا کە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە پەکەکە و چەندین لایەنی دیکە هەبووە\". بەڵام سێ ئەندامی ئەنجوومەنەکە رایانگەیاند: \"به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین\". هەروەها رۆژی دووشەممە ١٠ - ٠٥ - ٢٠٢١ رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی - ئەمنستی - رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی پێداچوونەوە لەبارەی پێنج حوکمدراوەکەی بادینان \"نادادپەروەرانە\"یە، لە بەرامبەردا دیندار زێباری، رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"حوکمی پێنج سزادراوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە پیشەی رۆژنامەگەری و چالاکڤانییەوە نەبووە\". غازی زەنگەنە، پارێزەری راوێژکار کە ئاگاداری دۆسێکەیە رایگەیاند، \"هەر پێنج سزادراوەکەی بادینان بە دەمی خۆیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و واژۆیان کردووە.. یەکێک لە سزادراوەکان لە دادگە گوتی، ' من ویژدانی خۆم ئاسوودە دەکەم و دان بە تاوانەکەمدا دەنێم '. \" ئەو پارێزەرە باسی لەوەشکرد، هەر پێنج دادوەری دادگەی پێداچوونەوە واژۆیان لەسەر بڕیارەکە کردووە.", "summary": "کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر لەبارەی دۆسیێی حوکمدراوانی بادینان رایدەگەیێنێت، ئەوان بڕیاری دادگەی پێداچوونەوەیان بینیوە و \"نیگەرانن\" لەو دەنگۆیانەی کە باسی کەموکوڕییەکان لە دۆخی دەستگیرکردن و پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو پێنج چالاکڤان و رۆژنامەڤانە دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/110520219", "category": "kurdistan", "summary_length": 253, "article_length": 1690, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 757}, {"article": "دوای ١٦ ساڵ لە خوێندن، ئەوە ١٤ ساڵە دانەمەزرێنراوە و تاوەکو ئێستا کرێکاری دەکات. شیار بەگەدین کە ساڵانی خوێندن کاریشی کردووە، ئەگەر رۆژێک بێکار بێت، هیچ بڕیارێک نییە مافی ئەو بپارێزێت. شیار بەگەدین، کرێکار و دەرچووی زانکۆیە و دەڵێت: \"مافمان دەخورێت. وەکیەکیی کار نییە. هەقدەست کەمە. کرێکاران بە لیرەی سووری کار دەکەن و کەلوپەل بە دۆلار دەکڕن. لە قەدەخەی هاتووچۆدا خەڵک لە ماڵەوە دانیشتن و کەس قەرەبوو نەکرایەوە. بەوەیش ئێمە زیانمەند بووین. \" گەلێک کەسی وەک شیار هەن کە چاوەڕێن یاسای کار لە رۆژئاوای کوردستان جێبەجێ بکرێت. هەرچەندە لە ناوەڕاستی پاردا ئەنجوومەنی جێبەجێکاریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باسی جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا کارەکانی نەکەوتوونەتە سەر رێ. هەرچەند ئەو یاسایە تەنیا کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە خۆ دەگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری نوێ لەبارەی کەرتی تایبەتەوە دەدرێن. جەمیل داهیر، هاوسەرۆکی دەستی کار لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەو یاسایە جێبەجێ نەکراوە، چونکە پێویستی بە گوتوبێژە. ئاستەنگەکە ئەوەیە کە یاساکەی ئەم جارە گەلێک فراوانە؛ گەلێک بەندی هەن کە دەبێت لەنێو رێکخراوەکاندا بە باشی شرۆڤە بکرێن و نەبنە گرفت. \" زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کارمەند لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردان. ٨٣ هەزار و ٣٥٦ کەس لەو فەرمانبەرانە بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایە گۆڕانکاری لە رەوشیاندا دروست دەبێت.", "summary": "لە رۆژئاوای کوردستان رەوشی کرێکاران لە دۆخێکی خراپدایە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی یاسای کارن بەو هیوایەی لە کاتی بێکاریدا هاوکارییان بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1501202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 134, "article_length": 1311, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 605}, {"article": "وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیێندراوێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ \"خاپوورکردنی لانەی تیرۆریستان\" لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا چوار گەریلا لە ناوچەی زاب بیندران و هێرشێکی ئاسمانییان کرایەسەر و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. رۆژی دووشەممە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە راگەیێندراوێکدا رەتیکردەوە بۆردوومانەکەی تورکیا هیچ زیانێکی بە گەریلا گەیاندبێت. هەپەگە دەشڵێت، کاژێر ٠٥: ٤٥ خولەکی رۆژی ١٢ی تەممووز، ناوچەیەکی زاپ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردوومانکرا، بەڵام هیچ زیانێک بەر گەریلا نەکەوت. هاوکات ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە کوژرانی دوو سەربازی سوپای تورکیای لە ناوچەی ئاڤاشین راگەیاند. هەپەگە دەڵێت، کاژێر ٨: ٠٠ی رۆژی ١١ی تەممووز، سەربازەکانی سوپای تورکیا ویستیان هێرش بکەنە سەر تونێلەکانی گەریلا لە ناوچەی ئاڤاشین، بەڵام گەریلا لێی هاتەدەست و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و \"داگیرکەرانیش کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، بە ناچاری کشانەوە\". سوپای تورکیا لە ٢٣ی مانگی نیسان ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی ھەورەبرووسکەی لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسێ دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. بەگوێرەی ئامارەکانی هەپەگە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە ٣٨٩ سەربازی تورکیا کوژراون، ٤٧ سەربازی دیکە برینداربوون و ٥٤ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە. لە بەرامبەردا، بەپێی راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە دەستپێکی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ٢٩٣ گەریلا و ١٦ سەربازی تورکیا کوژراون.", "summary": "بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە ناوچەی زاپی هەرێمی کوردستان لە هێرشێکی ئاسمانیدا گیانیان لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1207202126", "category": "kurdistan", "summary_length": 160, "article_length": 1402, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 641}, {"article": "بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی بەخشینی هاوکاری پێداویستیی پزیشکی لەلایەن زانکۆی ئەمریکی کوردستان - دھۆک بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID - ١٩ بەڕێوەچوو و وەزیر لەو رێوڕەسمەدا ئامارەکەی راگەیاند. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، \"بە داخەوە ئێستا لە پارێزگای دهۆک تەشەنەکە خێرایە و زیاتر لە بڵاوبوونەوەدایە\". بە گوتەی سامان بەرزنجی لە ٢٤ کاژێری رابردوودا \"لە شاری هەولێر ١٢١ تووشبووی نوێ تۆمارکراون، لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە هەموو شوێنەکانی دیکەش تووشبووی نوێ هەیە. ٢٩٩ چاکبوونەوەش تۆمار کراوە کە ٢٢١ ـیان لە پارێزگای هەولێر بووە، ٢٦ کەسیش لە پارێزگای سلێمانی و ٢٧ کەس لە گەرمیان و ٢٥ کەسی دیکەیش لە پارێزگای هەڵەبجە چاکبوونەتەوە\". وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری مردنی لە ٢٤ کاژێری رابردوو لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و گوتی، \" ٢١ تووشبووی ڤایرۆسەکە مردوون کە حەوتیان لە سنووری پارێزگای هەولێرن، ١٠ یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، تووشبوویەکیش لە دەڤەری راپەڕین و تووشبوویەکیش لە پارێزگای هەڵەبجە و دووانی دیکەیش لە پارێزگای دهۆک مردوون\". تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٣٢ هەزار و ٢١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٢٠ هەزار و ٤٩٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و ٢٠٧ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرنا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و رایگەیاند، \"لە ٢٤ کاژێری رابردوودا لە کۆی ٥٤١٣ پشکنین ٥٧٤ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە تۆمارکراون، زۆرترین رێژەش لە سنووری پارێزگای دهۆکە کە ٣٣٦ حاڵەتە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0609202010", "category": "kurdistan", "summary_length": 274, "article_length": 1251, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 571}, {"article": "تاوەکو ئێستا بەرپرسانی کورد لە کەرکووک هیچ هەڵوێستێکیان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە نەبووە. هاونیشتمانییەک بە رووداوی راگەیاند، ژمارەیەک گەنج کە لەبەر دەرگەی ماڵ بوون نزیکەی ٣٠ هەمەری سەربازیی هێرشیان کردووەتە سەر گەنجەکان و دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا ئازادنەکراون. ئەو هاونیشتمانییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، لەنێوان گەڕەکی شۆریجە و رەحیماوا دەیان بازگەی ئەمنیی دانراون و لەڕێگەی رووداو داوا لە هێزە کوردستانییەکان دەکات هەڵوێستێکیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەبێت. هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە رایگەیاند، ماوەی سێ رۆژە ئەو گرژییە دروستبووە، شەوی رابردوو بەشێوەیەکی زۆر خراپ دەستگیرکردنی گەنجانی شۆریجە و رەحیماوا دەستیپێکردووە. ئەو گرژیانە لە رۆژی ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ و لە یەکەم رۆژی دەنگدان کە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن راگەیێنرا و پشکەکانی کورد دیاربوو خەڵک لای قەڵای کەرکووک دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد، دواتر هێزێکی سەر بە لیوای ٦١ چەند کەسێکیان دەستگیرکرد کە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردبووەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئەو گرژییەی ئەو رۆژە زوو کۆنتڕۆڵکرا، بەڵام بۆ رۆژی دواتر هێزەکانی سەر بە لیوای ٦١ بە هاوکاری بەشێک لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک و سوپای عێراق دەستیان بە گرتنی خەڵک کرد و شەوی رابردووش لە گەڕەکی شۆریجە و رەحیماوا دەست بە گرتنی خەڵک کراوە. هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک دەشڵێت، بەپێی ئامارەکان کە دەستی ئەو کەوتووە تاوەکو ئێستا ٧١ کەس دەستگیرکراون و لەلایەن هێزەکەی لیوای ٦١ بردراون. هەروەها چەندین ڤیدیۆی هەڵکوتانەسەر ماڵان و لێدانی گەنجانی کورد لە کەرکووک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونتەوە کە بەشێکیان ئازاری زۆریان پێگەیێنراوە. بەگوتەی پەیامنێری رووداو بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکرێت هێزەکەی لیوای ٦١ چونەتە سەر چەند ماڵێک و خەڵکیان دەستگیرکردووە. بڕیارە لە چەند کاژێری داهاتوودا سەرکردایەتیی کورد لەسەر ئەو بابەتە هەڵوێستی خۆیان بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رابگەیێنن. بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە شاخەوان عەبدوڵڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەڵوێستەکە رابگەیێنێت. ئێستا لە بازاڕی ناوەندی کەرکووک تاوەکو رەحیماوە کە ٥ کیلۆمەتر دەبێت رێگەکە کراوەتەوە، بەڵام بازگەی زۆر دانراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ خەڵک دەکرێت. پەیامنێری رووداو دەشڵێت \" هێزەکان لە خەڵکیان داوە و رەشبگیرانە گەنجیان دەستگیر کردووە. \" لیوای ٦١ لیوایەکی تایبەتە و سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر دوای کشانەوەی هێزەکانی دژەتیرۆر لیوای ٦١ شوێنی ئەوانی گرتەوە و ئێستا بازگە سەرەکییەکانی کەرکووک بەدەست ئەوانەوەیە و ماوەی ٤ ساڵە دۆسیەی ئەمنی لە دەستی ئەواندایە. ناسر عەلی، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی زوممار کە سنووری ماددەی ١٤٠ ـە، بە هەمان شێوەی کەرکووک شەوی رابردوو چوار کەس لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوبوون. بە گوتەی پەیامنێری رووداو؛ ئەو کەسانەی دەستگیرکرابوون لایەنگری پارتی بوون.", "summary": "شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە گەڕەکی شۆریجە و رەحیماوای کەرکووک دەستیان بە گرتنی گەنجانی کورد کردووە و بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٧٠ گەنجی کورد دەستگیرکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/131020211", "category": "kurdistan", "summary_length": 189, "article_length": 2678, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 1234}, {"article": "وەزیرانی دەرەوە دوای ئەو رێوڕەسمە لە راگەیێندراوێکدا گوتیان، ئەم بەڵگەنامەیە دوورەدیمەنی هاوکاری دوو لایەنەی نێوان ئێران و چینی تێدا باس کراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران رێککەوتنەکەی بە مایەی شانازی و بە قازانجی پەیوەندییە ستراتژییەکانی دوو وڵات لە قەڵەمداوە. وردەکارییەکان لەبارەی رێککەوتنەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئێران دەڵێ، هەموو بوارە سیاسی، ستراتیژی، ئابووری و فەرهەنگییەکانی لەخۆ گرتووە. بەتایبەت سەرمایەگوزاری لە ژێرخانەکانی وەک نەوت و رێگەوبان. وانگ ئیی، وەزیری دەرەوەی چین پێشتر لەگەڵ عەلی لاریجانی، نوێنەری تایبەتی رێبەری ئێران بۆ پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئێران کۆبووەوە، کەسێک کە دوو ساڵە هەوڵ بۆ ئەو لێکتێگەیشتنە دەدات، لاریجانی لەوێ دڵنیایی بە لایەنی چینیدا کە ئێران پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت، \"بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکە کە بە تەلەفۆنێک بڕیاری خۆیان دەگۆڕن. \" وەزیری دەرەوەی چینیش رایگەیاند، \"پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران لەژێر کاریگەریی بارودۆخی رۆژدا نابێت، بەڵکو بەردەوام و ستراتیژییە. \" بەڵگەنامەی هاوکاریی ئێران و چین بەڵام لەگەڵ کاردانەوەی زۆریش بەرەوڕوو بووە. رەخنەگران دەسەڵاتی ئێران تۆمەتبار دەکەن کە لە دۆخێکی ناهاوسەنگدا لەگەڵ چین رێککەوتنی کردووە، کۆماری ئیسلامی کە لەگەڵ دۆخی ئەستەمی گەمارۆکان بەرەوڕوویە، ناچاربووە ئیمتیازی زۆر بە چین بدات. وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێرانیش کۆبووەوە. ئێران هیوادارە بەم رێککەوتنە، بتوانێت لەنێوان وڵاتانی زلهێزی جیهانی باڵانس رابگرێت، ژێرخانە ئابوورییەکانی ببوژێنێتەوە و خۆی لە گوشارەکان قوتار بکات، بەڵام بەشێک لە رەخنەگران ئەو رێککەوتنە بە بەستراوەیی و چوونە ژێر باڵی چین دەزانن کە لە کۆتاییدا لە دەستدانی سەربەخۆیی بڕیاردانی ئێران دەبێت. جگە لەوە لەژێر گوشاری زۆری گەمارۆکاندا، روون نییە چین چۆن دەتوانێت هاوکاریی ئێران بکات.", "summary": "دیمەنەکانی سەرەتای ڤیدیۆکە، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چینن کە بەڵگەنامەی پلانی هاوکاریی نێوان دوو وڵات واژۆ دەکەن. رێککەوتنێک بۆ ٢٥ ساڵ، ئەو دوو وڵاتە شەش ساڵە کاری لەسەر دەکەن، بەڵام لەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی چیندا یەکلایی بووەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2703202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 232, "article_length": 1604, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 739}, {"article": "ئیبراهیم زارعی، جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری سنە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمنەبووەتەوە، بڕیاردراوە قەدەخەی هاتووچۆکردن لە دەروازەی باشماخ تاوەکو ١٥ رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە. هەروەها دەشڵێت، هاتووچۆی بازرگانی لە سنوورەکە بەردەوام دەبێت. تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ورمێ و کرماشان لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان هیچیان رانەگەیاندووە، هەروەها لەبارەی هەڵگرتنی قەدەخەکەش هیچیان بە بەرپرسانی خاڵە سنوورییەکانی باشووری کوردستان رانەگەیاندووە و پێدەچێت کە لەو دەروازانەش قەدەخەی هاتووچۆ درێژ کرابێتەوە. لیوا مەریوان کەمال، سەرپەرشتیاری ئیدارەی دەروازەی سنووری باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچ بڕیارێکمان لەو بارەیەوە بە دەست نەگەیشتووە و رێکارەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە کە قەدەخەی گەشتیارییە. حکومەتی ئێران لە ٢١/٠٢/٢٠٢١ ـەوە هاتووچۆکردنی گەشتیاری لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان راگرتووە.", "summary": "قەدەخەی هاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان ١٥ رۆژی دیکە درێژکرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان راگیرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2004202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 271, "article_length": 896, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 418}, {"article": "دوو پارێزەر لە دادگای بەرایی سۆران کە داواکاریی زۆری خەڵکیان بەدەستەوەیە، دەڵێن بە ساڵ و مانگ کەیسەکانیان بۆ یەکلایی نابێتەوە. یەکێک لەو پارێزەرانە بەناوی پشتیوان رزگار، داواکارییەکی جیابوونەوەی لەبەردەستە و ساڵێکە بۆی تەواونەکراوە. پشتیوان رزگار، پارێزەر بە رووداوی گوت \"ئەو کەیسەی بەردەستم کاتەکەی لە ساڵێک تێپەڕیوە، لە دادگاکانی سنووری سۆران دادوەر کەمن و نۆرە بەرناکەوێت، پێشتر باش بوو، پێنج دادوەر لێرە دەوامیان دەکرد و ئێستا دووانیان گواستراونەتەوە و شوێنگرەوەشیان بۆ نەهاتووە، بەو جۆرە خەڵک روو لە دادگاکان ناکەن و بە عەشایەری کێشەکانیان چارەسەر دەکەن\". پارێزەرەکان چەندجارێک گردبوونەوەیان ئەنجامداوە، یاداشتنامەشیان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە. لە سنووری سۆران و دەوروبەریدا چوار قەزا و ١٣ شارۆچکە هەن، پێنج دادگا لە سنوورەکەدان، هەر دادگایەک پێکدێت لە دادگای باری کەسی، بەرایی، لێکۆڵینەوە و کەتن، لە هەموو سنوورەکەدا تەنها چوار دادوەر کاروبارەکان رایی دەکەن.", "summary": "لە سنووری قەزاکانی سۆران، چۆمان و رواندز پێنج دادگا هەن، کەچی تەنها سێ دادوەر تێیاندا دەوام دەکەن و پارێزەرەکانی ناوچەکە دەڵێن، کاروبارە یاساییەکانیان بۆ رایی نابن و داواکاریی خەڵک و کێشە یاساییەکان بە مانگ و ساڵ یەکلایی نابنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2706202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 229, "article_length": 895, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 392}, {"article": "هادی سەلیمی، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئافرەتێکیان دەستگیرکردووە کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا شەش جار دزیی لە زێڕەنگرەکانی هەولێر کردووە. موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ماوەیەک بەر لە ئێستا چەند زێڕەنگرێک لەنێو شاری هەولێر ئاگاداریان کردینەوە کە زێڕیان لێدزراوە، دواتر هێزەکانمان بەدواداچوونیان کرد و دیاربوو ژنێک لە عەنکاوە چەند جارێک دزیی کردبوو و لەنێو شاری هەولێریش جارێک دزیی لە زێڕنگرێک کردبوو. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت \" هێزەکانمان دوای بەدواداچوونی ورد دەرکەوت کە ئەو ئافرەتە بە دوو شێواز خۆی گۆڕیبوو، شێوازی قژ و چاوی گۆڕیبوو، دواتر بۆمان دەرکەوت کە کەسێکە ئەو کارە دەکات. \" هۆگر عەزیز ئاماژە بەوە دەدات کە دواتر شوێنی ماڵی ئافرەتەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە. دەشڵێت \" لە ماوەی کەمتر لە مانگێک ئەو کارەی کردووە، ژنەکەش عەرەبە و خەڵکی سووریایە و ماوەیەکە بۆ سەردان هاتووەتە هەولێر. \" تەمەنی ژنەکە ٢١ ساڵە و کەسوکارەکەی لە سووریایە، هۆگر عەزیز رایدەگەیێنێت، لە شەش شوێن دزیی کردووە و جارێ نازانین کە بڕی زێڕەکە چەندە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەو بڕە زێڕەی کە دزیویەتی بە بەهای ١٠ ملیۆن دینارە، بەڵام گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، جارێ ئەوە نەزانراوە. پۆلیسی هەولێر لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ژنە ئەو دزییانەی کردووە، هادی سەلیمی ئاماژە بەوە دەدات پۆلیس هۆشداریی دەداتە دووکاندارەکان کە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن و کامێراکانیان بە باشی کار بکەن.", "summary": "لە عەنکاوە و نێو شاری هەولێر پۆلیس کەسێکی دەستگیرکردووە کە رەنگی چاو و قژی گۆڕیوە و دزی لە چەند زێڕەنگرێک کردووە. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، ژنەکە عەرەبە و خەڵکی سووریایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/140220225", "category": "kurdistan", "summary_length": 176, "article_length": 1398, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 648}, {"article": "ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا خەمباری خۆی بەرامبەر رووداوەکە دەربڕی و رایگەیاند، \"داوا له به‌خشه‌ران دەکەم هاوكاری زیاتر بۆ كەمپەکە دابین بكه‌ن. \" هەروەها عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان پێوە کردووە و لە رەوشی ئاوارەکانی کەمپی شاریایان پرسیوە. هاوکات \"ئامادەیی خۆیان بۆ هەر هاوکارییەک بۆ ئاوارە زەرەرمەندەکان دەربڕی. \" لە لایەکی دیکەوە ئیڤان فائق جابر، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، \"لەگەڵ [مستەفا کازمی]، سەرۆكوەزیرانی عێراق قسەم كرد، رێنوێنیی كردین بەپێدانی قەرەبووی دارایی بە نزیکەی ٥٠٠ هەزار دینار بۆ هەر خێزانێکی زیانلێکەوتوو\". ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە تویتێکدا نووسیویەتی، \"خەمبارین بەو رووداوە نەخوازراوەی کە لە کەمپی شاریای تایبەت بە خەڵکی ئاوارە لە دهۆک کەوتەوە و بووە هۆی سووتاندنی ٤٠٠ چادر. لەگەڵ بەرپرسانی لۆکاڵی و هاوبەشەکانمان کار دەکەین بۆ هەڵبژاردنی رێگەی دروست بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ ئەو خێزانانەی بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. \" دواینیوەڕۆی رۆژى هەینى، ئاگر لە کەمپى شاریای تایبەت بە ئاوارەکانى کوردانى ئێزدى لە سنوورى قەزای سێمێل کەوتەوە و بەو هۆیەوە ٣٧٠ خێوەت سووتان و زیانى گەورەی ماددى بەر ١٨٤ خێزان کەوت. دەقی تویتەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: خه‌مبارم به هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه لە کەمپی شاریا له دهۆك، لەگەڵ پارێزگار قسەم کرد و پشتیوانی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی و قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات دەکەینەوە. ھەروەھا داوا له به‌خشه‌ران دەکەم هاوكاری زیاتر بۆ كەمپەکە دابین بكه‌ن.", "summary": "مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا دەڵێت، \"پشتیوانیی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی و قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات دەکەینەوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0406202127", "category": "kurdistan", "summary_length": 207, "article_length": 1562, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 711}, {"article": "تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو رایدەگەیێنێت، لە بۆردوومانەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراوەتە ئامانج، \"شەش کەس لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بوون و چواریان بریندار بوون و دووانیان گیانیان لەدەستداوە. یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە فەرماندەیەکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال - یەبەشە، بووە. \" ئۆتۆمبێلەکە لەنێو بازاڕی شاری شنگال بووە و دەگوترێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج. تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی ناسنامەی بەشێک لە بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە، ئەو فەرماندەیەشی کە گیانی لەدەستداوە ناوی سەعید حەسەن سەعیدە. یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەبەشە لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی فەرماندەکەیی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە شنگال پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، فەرماندەکەیان ناوی سەعید حەسەن - ە و گەریلایەکیش بەناوی عیسا خودێدا کوژراوە. دوای بۆردوومانەکە ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنیی دەوری ناوچەکەیان داوە و رێگە نادەن خەڵک بچنە ئەو شوێنە. بە گوتەی سەرچاوەیەک، هێرشەکە ناوەندی شارەکەی کردووەتە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە. سەرچاوەکە کە پێی باش نەبوو ناوی بڵاوبکرێتەوە لە شوێنی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"ئۆتۆمبێلێک لە نێو بازاڕی کۆنی شنگال کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن\". ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، هێرشەکە ئاسمانی بووە و جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.", "summary": "فڕۆکەکانی تورکیا لە بۆردوومانێکدا لە شنگال ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160820218", "category": "kurdistan", "summary_length": 134, "article_length": 1207, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 561}, {"article": "لە رۆژانی کۆتایی هاوینی رابردوودا بە تاوانی دزیکردن \"هادی رۆستەمی\" لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی دادی پارێزگای ورمێ و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئێرانەوە ئەو سزایەی بۆ بڕێنرایەوە و، ئەویش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بۆ ئەو سزایە و بە خواردنی وردکەشوشە هەوڵی خۆکوشتنی دا. ناوەندی هەرانا بۆ کاروباری راگەیاندنی دۆسیەکانی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، هەوڵی خۆکوشتنی ئەو بەندکراوە سەرکەوتوو نەبووە و دوای خواردنی شوشەکە و ئاگاداربوونەوەی ستافی بەڕێوبەری گرتووخانەی ورمێ، رایانگواستووە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر دۆخی تەندروستیی بەندکراوەکە بڵاو نەکراوەتەوە. لە رۆژانی کۆتایی هاوینی رابردوودا هەواڵی بڕینەوەی پەنجەی چوار بەندکراوی گرتووخانەی ورمێ بە تاوانی دزیکردن لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئێرانەوە پشتڕاست کرایەوە و بووە هۆی کاردانەوەی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. سێ کەس لەو تاوانبارانە بە ناوەکانی \"هادی رۆستەمی، مەهدی شەرەفیان و مەهدی شاهیوەند\" لە دۆسییەیەکی هاوبەشدا ٣٠ سکاڵایان لەلایەن هاونیشتمانییانەوە بە تاوانی دزیکردن لەسەر تۆمار کرابوو کە لە کۆتا بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئێراندا سزای بڕینەوەی پەنجەکانییان بەسەردا سەپا. چوارەمیشیان \"کیسرا کەرەمی\"ـیە کە ئەو سزایەی بۆ بڕدراوەتەوە. پێشتر \"هادی رۆستەمی\" لە دەقی بەرگریکردنەکانیدا گوتبووی، ئەو دانپێدانانانەی لەژێر گوشاری ئەشکەنجەدا بوون و بەشێکی زۆری ئەو تاوانانەی بەسەریدا شکابوونەوە، رەرتی کردبوونەوە. دوای ئەو بەرگرییانە چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی دەزگای دادەوە هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە کە بێتو درێژە بەو گوتانەی بدات، سزای بڕینەوەی پەنجەکانی زووتر جێبەجێ دەکرێت. رێکخراوی جیهانیی ئەمنستی لە دووەم مانگی پاییزی رابردوودا رایگەیاند، بەرپرسانی گرتووخانەی ورمێ کەلوپەلێکی تایبەت بە بڕینەوەی دەست لە شێوەی \"ملپەڕێن\"ـیان بۆ جێبەجێکردنی سزای تاوانباران بردووەتە گرتووخانەکە. ئەو رێکخراوە دادگای تاوانبارانی بە \"دادگایەکی نادادوەرانە\" ناو بردبوو و سزاکەشی بە \"سزایەکی نامرۆڤانە\" ناساندبوو. بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی جیهانیی ئەمنستی، لە ٢٠ ساڵی رابردوودا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ ٢٦٤ کەس لە تاوانباران، سزای بڕینەوەی دەست دەرچووە کە لەو ژمارەیە سزای ١٢٩ کەس جێبەجێ کراوە.", "summary": "بەپێی راگەیاندنی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، \"هادی رۆستەمی\" بەندکراوی گرتووخانەی ورمێ کە کە سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی بەسەردا سەپابوو، بە خواردنی وردکەشوشە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/200120217", "category": "kurdistan", "summary_length": 208, "article_length": 1991, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 876}, {"article": "رۆژی سێشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ ئەماندا میلینگ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کراوە. تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بووە دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، لەو رووەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، مەسرور بارزانی لەگەڵ کواسی کوارتینگ، وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، \"لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە و سوود وەرگرتن لە توانا و شارەزایی کۆمپانیا بەریتانییەکان لە بواری کەرتی بانکی و وزە بەتایبەتی وزەی پاک و خاوێن و سنووردانان بۆ پیسبوونی هەوا کرا. \" کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەماندا میلینگ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەماندا میلینگ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەماندا میلینگ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کواسی کوارتینگ، وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست کۆبووەوە و دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییە دوولایەنەکانیان تاوتوێ کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/19042022", "category": "kurdistan", "summary_length": 173, "article_length": 1650, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 680}, {"article": "دکتۆر ساڵح مەجید، پسپۆڕی ژینگەیی لە کاریگەریی کارگەکانى چیمەنتۆ پەیوەست بە ژینگە، تەندروستى، جیۆلۆجى و کشتوکاڵی کۆڵیوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان باش ناڵێن، ئەو دەڵێت، \"ئەو کارگانەى چیمەنتۆ بە شێوەیەکى گشتى و بە رێژەى جیاواز کاریگەرییان لەسەر بابەتى ژینگەیی، تەندروستى و تەنانەت کۆمەڵایەتیى ئەو ناوچانەى دەوروبەریان دەبێت\". بەرهەمهێنانى چیمەنتۆ پرۆسەیەکى تەواو ئاڵۆزە، کە بە پشتبەستن بە تەکنەلۆجیا، سووتەمەنى و کەرەستەى کیمیایی و میکانیکى پەیدا دەبێت، بەشى زۆرى ئەو گاز و پاشماوانەشى جگە لە تۆز کە بە چاو دەبینرێت، دەرهاویشتەکانى دیکەى بە ئاسانى هەستى پێناکرێت. ئاراس عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى کارگێڕیى کارگەى چیمەنتۆى ماس دەڵێت، \"ئێمە دەتوانین بە پشتبەستن بە تواناى خۆمان بەشى هەرە زۆرى دەرهاویشتەکانى بەرهەمهێنان بە شێوەى فیلتەرى میکانیکى کۆنترۆڵ بکەین\". لە هەرێمی کوردستان شەش کارگەی چیمەنتۆ هەن، پێنجیان دەکەونە سنوورى بازیان و تاسڵوجە و دوو لە ناحیەکانى سەر بە سلێمانى، هۆکار ئەوەیە کە جۆرى ئەو بەردەى بۆ چیمەنتۆ و کەرەستەى سەرەتایی پێویستە، لەوێ هەن، بە پشتبەستن بە توێژنەوەى شارەزایان و زانیارییەکان، ئەو ناوچەیە بەشى تاوەکو یەک سەدەى دیکە بەرد و ماددەى سەرەتایی لێ نابڕێت. هاوڕێ تۆفیق، سەرپەرشتیارى بەرهەمهێنان لە کارگەى چیمەنتۆى گاسن ئاماژە بەوە دەکات \"ئێمە چوار جۆر فیلتەر بەکاردەهێنین، دوو جۆرى میکانیکى و دوو جۆرى کارەبایی، کە دەتوانین بەرزتر لە رێژەى دیاریکراوى ستاندارد پارێزگاری لە ژینگە بکەین\". پێداویستیى مرۆڤ بۆ کەرەستەکان لە دواى ئاو، چیمەنتۆیە، راپۆرتە جیهانییەکان دەڵێن، تەواوى وڵاتان ساڵانە سەروو پێنج ملیار تۆن چیمەنتۆیان پێویستە، بە تەنیا چین نزیکەى نیوەى دابین دەکات. ساڵح مەجید، پسپۆڕى ژینگەیی باس لەوە دەکات، \"ئەو گاز و پاشماوانەى کارگەکان CO ٢ و کۆمەڵێک کارلێک دروستدەکەن کە پلەى تفتێتییان هێندە بەرزە بۆ پێست، بۆ هەناسە و رەبۆ و بۆ شێرپەنجەش مەترسییان هەیە\". بەشێکی خەڵک گلەیی ئەوە دەکەن کە بەشێک لە کارگەکان بە شەوا فلتەرەکانیان دەکوژێننەوە و تەپوتۆز بڵاودەبێتەوە و زۆرجاریش بۆ گەرمکردنى ئامێرەکانیان سووتاندنى تایە بەکاردەهێنن. هاوڕێ تۆفیق، سەرپەرشتیارى بەرهەمهێنان لە کارگەى چیمەنتۆى گاسن ئەوەی خستەڕوو، \"بە بەڵگەوە ئەم قسەیە دەکەم، بڕواناکەم هیچ کارگەیەک فیلتەر بکوژێنێتەوە، چونکە ئەو تۆزەى لە فیلتەر دەردەچێت کەرەستەى سەرەتاییە و پارەى پێدراوە\".", "summary": "پسپۆڕێک ٣٥ ساڵە باسی پیسبوونی ژینگە و کاریگەریی ماددە کیمیاییەکان بۆ خەڵک دەکات و دەڵێت، هێشتا گۆڕانکارییەکان \"بە باشە شتێکی وای لێ سەوز نەبووە\"، تیمی رووداو لەگەڵ ئەو پسپۆڕە سەردانی چەند کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی کرد بۆئەوەی بە خەڵک بڵێت، پاشماوە کیمیاییەکانی کارگەکان و شێوازی کارکردنیان چۆنە، بەتایبەتی ئەو گاز و ماددانەی لە پرۆسەی دەرهێنان، هاڕینی بەرد تا دەگاتە چیمەنتۆ بەکاردێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2608202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 390, "article_length": 2077, "summary_token_count": 180, "article_token_count": 982}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ - ١١ - ٢٠٢١ ئاهەنگ ئەنوەر، پارێزەری راوێژکار کە یەکێک بوو لە پارێزەرانی دۆسیەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"دوای دەستگیرکردنی گەنجەکانە تیمێک پارێزەری خۆبەخش سەرقاڵی ئەو کێشە بوون تا دواجار توانرا دۆسیەکە دابخرێت\". شەوی دووشەممە ١١ - ١٠ - ٢٠٢١ لیوای ٦١ چوونە گەڕەکی رەحیماوا و لە ئاهەنگی لایەنگرانی پارتی ١٠ کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران. ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەش دا، \"گەنجەکان بەپێی ماددەی ٢٢٢ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرابوون کە دەقی ماددەکە باس لە گردبوونەوەی نایاسایی دەکات دژ بەهێزە ئەمنییەکان\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاهەنگ ئەنوەر رایگەیاند، \"گەنجەکان ئەشکەنجە درابوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بۆیە بەهۆی بوونی شوێنەواری ئەشکەنجە چەند کەسێکیان سکاڵایان لە دژی ئەندامانی هێزەکەی لیوای ٦١ تۆمارکردووە، بەڵام چەند کەسێکی دیکەیان سکاڵاکانیان کشاندووەتەوە\". بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە ١٢ - ١٠ - ٢٠٢١ لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و ٧١ گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە. دوای هەوڵی لایەنە کوردستانییەکان، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە ئەو گەنجانە ئازاد بکەن، ئەمڕۆش دۆسیەکەیان داخرا.", "summary": "دادگەی کەرکووک دۆسیەی ئەو ٥٠ گەنجەی داخست کە شەوی ١٢ - ١٠ - ٢٠٢١ لە کاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە دەستگیرکران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1611202126", "category": "kurdistan", "summary_length": 130, "article_length": 1219, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 555}, {"article": "وەزارەتی پەروەردە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژە بەوە دەدات، \"بەڕێزان پشت بە نووسراوی ساختە مەبەستن\"، هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات کە پێویستە لە چەند سەرچاوەیەکەوە هەواڵەکانی وەزارەتی پەروەردە وەربگیرێن کە ئەمانەن: کەناڵی ئاسمانیی تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی پەیجی فەرمیی کەناڵی ئاسمانیی تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی لە فەیسبووک کەناڵی تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی دهۆک پەیجی فەرمیی کەناڵی تەلەڤزیۆنی پەروەردەی دهۆک وێبسایتی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە پەیجی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە لە فەیسبووک چەناڵی ڤایبەری وەزارەتی پەروەردە ئەو نووسراوەی کە وەزارەتی پەروەردە رەتی دەکاتەوە، باسی دەرچوونی گشتی قوتابیان دەکات و دەڵێت، \"دەرچوونی گشتی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رادەگەیێنین و ئەو تاقیکردنەوانەی کە ئەنجام دراون لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن واتە قتابیانی (پۆلی ١ تاوەکو پۆلی ١١ ـی ئامادەیی) بە دەرچوون بۆیان هەژمار دەکرێت\".", "summary": "وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی نووسراوێک بڵاودەکاتەوە کە گوایە وەزارەتەکە بڕیاری دەرچوونی گشتی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن راگەیاندووە، لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو هەواڵانە راست نین و بە \"ساختە\" ناوی دەبات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0207202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 230, "article_length": 817, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 394}, {"article": "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە پەیامەکەیدا ئاساییکردنەوەی ژیانی ئێزدییەکانی دووپات کردووەتەوە گەڕانەوەیشیانی بۆ زێد و کۆمەڵگەکانیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان بە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ دەزانێت. سبەی چوارشەممە ١٣ - ٠٤ - ٢٠٢١ سەری ساڵی ئێزدییەکانە کە بە \"چوارشەممەی سوور\" ناسراوە. دەقی راگەیێندراوی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر (چوارشەممەی سوور): بەڕێزان خوشك و برایانی ئێزدی جەژنی چوار شەممەی سور و سەری ساڵی ئێزدی لە هەموولایەك پیرۆز دەكەم، بەهیوام ساڵی ئایندە لە بارودۆخێكی تەندروستی باشتر لە ئێستا بینەری رێوڕەسمە رەنگین و ژیان دۆستەكانی ئەم جەژنە دێرینە مێژوییە ببین. لەم بۆنەیەدا جارێكی تر هەموو پاڵپشتییەك بۆ ئاساییكردنەوەی ژیانی ئێزیدییەكان دووپات دەكەینەوە و گەڕانەوەیان بۆ زێد و كۆمەڵگاكانی خۆیان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان بەئەركی حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەزانین بەهاوكاری ئەو دۆستانەمان كە لەخەمی رۆڵەكانی ئێزیدیدان. جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران", "summary": "جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر (چوارشەممەی سوور)، جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و جگە لە پیرۆزبایی هیوای خواستووە \"ساڵی ئاییندە لە بارودۆخێکی تەندروستی باشتر لە ئێستا بینەری رێوڕەسمە رەنگین و ژیان دۆستەکانی ئەم جەژنە دێرینە مێژووییە بین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1304202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 279, "article_length": 942, "summary_token_count": 136, "article_token_count": 437}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٠٣ - ٠١ - ٢٠٢٢، عەمید ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی هاتووچۆی گشتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وردەکاریی تابلۆ نوێیەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارەکە لە دوێنێوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و ژمارە کاتییەکان و ژمارەکانی دیکەی هەمیشەیی لە سەرتاسەری عێراق یەکدەبێت و یەک دیزاین دەبێت کە جیاوازە لەوانەی پێشوو، تەنیا ئەوەی هەرێمی کوردستان فسفۆڕێکی هاتووچۆی گشتیی هەرێمی کوردستانی تێدا دەبێت لەگەڵ پیتی KR کە ئاماژەیە بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها هەر پارێزگایەک ژمارەیەکی هەیە. گوتەبێژی هاتووچۆی گشتی دەشڵێت، ژمارە کاتییەکەی ئێستا بەپێی سیستەمی نوێی یەکخراو دەدرێت، تابلۆیەکی رەنگی سپییە و بە رەنگی سوور لەسەری نووسراوە، سێ ژمارەی تێدایە، یەکێکیان ساڵەکەیەتی، دووەمیشیان ژمارەی پارێزگاکەیە و لە ژێرەوەشیان ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە دەنووسرێت، بەگشتی تابلۆیەکە پانییەکەی ١٦ سانتیمەتر و درێژییەکەی ٣٢ سانتیمەتر دەبێت، ژمارەی پارێزگاکانیش جیاوازە بە نموونە پارێزگای هەولێر ژمارە ٢٢ی هەیە، پارێزگای سلێمانی ژمارە ٢١، پارێزگای هەڵەبجە ژمارە ٢٣، پارێزگای دهۆک ژمارە ٢٤ ـی دەبێت. لەبارەی دروستکردنی تابلۆکانەوە، عەمید ئەسعەد کەریم دەڵێت، \"رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کراوە بۆ دروستکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لە عێراق، کۆمپانیاکە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتنی کردووە و لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەش کارگەکە بۆ دروستکردنی ژمارە دادەمەزرێنێت\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، \"تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان ئەوانەی ژمارەی هەمیشەییان هەیە دەگۆڕدرێت کە بەپێی ئەوەی رێککەوتنی لەبارەوە کراوە بۆ هەر تابلۆیەک بڕی ٣٠ هەزار دینار وەردەگیرێت، رەنگی تابلۆی جۆری ئۆتۆمبێلەکان جیاواز دەبێت، ئوتۆمبێلی تایبەت رەنگی سپی دەبێت، ئۆتۆمبێلی میری رەنگی شین دەبێت، تەکسی رەنگی سوور دەبێت، بارهەڵگریش زەرد دەبێت، رەنگەکانیش ئەو شوێنەی ناو تابلۆکە دەبێت کە شوێنی ناوی عێراق و کوردستانەکەی تێدا نووسراوە کە (IRAQ KR)ە\". بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق زیاتر لە ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانیەوە لە عێراقدا هەن. عێراق دەیەوێت ستانداردی نێودەوڵەتی لە بواری هاتووچۆ و تابلۆکان و مۆڵەتی شۆفێری جێبەجێ بکات.", "summary": "گوتەبێژی هاتووچۆی گشتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان و عێراق چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و سەرەتا لە تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتییەوە دەستیپێکردووە. دەشڵێت، \"پاش ماوەیەکی دیکە دەست بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە دەکرێت و بڕی ٣٠ هەزار دینار بۆ هەر تابلۆیەک وەردەگیرێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0301202221", "category": "kurdistan", "summary_length": 319, "article_length": 1944, "summary_token_count": 157, "article_token_count": 957}, {"article": "شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی هاوپەیمانیی لەپێناو خەڵک قسەیکرد، داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆکرد ئەگەر بەربژێری سەرۆکوەزیران دیاری دەکەن، با بەربژێری سەرۆککۆماریش دیاری بکەن، بەڵام بە چوار مەرج کە بەمشێوەیەن: - دەبێت ئەوکەسەی دەبێتە سەرۆکوەزیران لە عێراق، خۆی و وەزیرەکانیشی، کەسێکی پاک بن، نیشتماندۆست بێت و هیچ گومانێکی گەندەڵی لەسەرنەبێت. هاوکات نابێت دوو رەگەزنامەی هەبێت. - دەبێت ئەو کەسە بەرنامەیەکی واقیعی هەبێت کە باس لە گرفت و کێشەکانی هاووڵاتییان بکات. - دەبێت پێشتر لە هیچ حیزبێکی دەسەڵاتداردا نەبووبێت و بەشێک نەبووبێت لە حکومەتی پشکپشکێنەی پێشوو. - دەبێت فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بەڵێن بدەن کە دەستوەرنەدەن لە کاروباری هەڵبژاردنی وەزیرەکان، بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق کەسێکی بەهێزبێت و دووربێت لە پشکپشکێنە. سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، ئەوان هەر لە سەرەتاوە بڕیاریانداوە کە نەبنە بەشێک لە \"حکومەتی پشک پشکێنە\" و ئەوان لەم خولەی پەرلەماندا تەنیا بە رۆڵی پەرلەمانییان هەڵدەستن.", "summary": "هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک رایدەگەیێنێت، ئەگەر پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی نەکاتەوە، ئەوا لە دادگەی فیدراڵی سکاڵا لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە دەکەن کە دەبنەهۆی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان کە پەیوەندییان بە کێشەکانی خەڵکەوە هەیە. دەشڵێت، ئەو ١٧ مەرجەی پێشکێشیان کردووە، تاوەکو ئێستا هیچیان جێبەجێنەکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/090520228", "category": "kurdistan", "summary_length": 302, "article_length": 982, "summary_token_count": 144, "article_token_count": 446}, {"article": "عەباس شەهاب، خاوەنی مۆلیدەی گەڕەکی شۆڕش لە قەزای کفری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خراپیی دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا بڕیارم داوە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە هەر ماڵێک تووشبووی کۆرۆنایان هەبێت یان نەخۆشی دیکەیان هەبێت کارەبای مولیدەیان بەو شێوەیە بۆ لێدەکەم کە پێویستیانە کە رەنگە تا ٢٠ بۆ ٣٠ ئەمپێریشیان بدەمێ بەبێ بەرامبەر\". ئەو خاوەن مۆلیدەیە گوتیشی، \"لەبەر ئەوەی کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە و نەخۆشان بەدەم گەرمای ناوچەی گەرمیانەوە زەحمەتە بحەوێنەوە، بۆیە لەپێناو مرۆڤایەتی و خودا ئەو خێرە دەکەم تا ئەو کاتەی بارودۆخی تووشبووانی کۆرۆنا و نەخۆشانی دیکە باش نەبێتەوە کارەبایان هەر ئاوا بە فوولی بۆ دەهێڵمەوە\". ئەمڕۆ کەسێک پەیوەندیی بە عەباسەوە کردووە کە تووشبووی کۆرۆنا بووە و ئەویش کە چووەتە ماڵیان بینیویەتی بە چوار ئەمپێر کارەبای مۆلیدەشەوە دۆخی خراپە و گەرمایەتی، بۆیە بە قسەی خۆی کە هاتووەتەوە بۆ لای مۆلیدەکەی ئەو بڕیارەی داوە، دەشڵێت، \"هیوادارم خاوەن مۆلیدەکانی دیکەش هەمان هەڵوێست بنوێنن\". عەباس ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە نزیکەی ٢٥ ئەمپێری لە ئەمپێرەکانی مۆلیدەکەشی کە ٧٠٠ ئەمپێر دەبێت بۆ ئەو کەسانە تەرخانکردووە کە کەمدەرامەتن و پێویستیان بە هاوکاریی ئەوە.", "summary": "خاوەنی مۆلیدەی گەڕەکی شۆڕش لە قەزای کفریی ناوچەی گەرمیان دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەر ماڵێک تووشبووی کۆرۆنا یان نەخۆشیی دیکەیان هەبێت بڕی کارەباکەیان بۆ زیاددەکات و هیچ بڕە پارەیەکی زیادەشیان لێوەرناگرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2707202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 1098, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 514}, {"article": "ئەو پردەی کچەکە خۆی لێوە فڕێداوەتەخوارەوە، پردێکی پەڕینەوەیە و دەکەوێتە نێوان گەڕەکەکانی چوارچرا و قالاوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کچە دوای خۆهەڵدانەخوارەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە. پێشتر سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١ - ١ - ٢٠٢١ بووە. ئەو کچەش تەمەنی ٢١ ساڵانە و بە رەچەڵەک نیپاڵی بووە. دوای خۆهەڵدانە خوارەوەی کەوتووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک. سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كچەكە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بە کوردی قسە دەکات و دەنووسێت، کارتی نیشتەجێبوونیشی هی ئێرانە. پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کەیسەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەن. پەیامنێری رووداو زانیاریی زیاتر باس دەکات:", "summary": "كچێكی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پردێکی شاری سلێمانی لە نزیك فامیلی مۆڵ هەوڵی خۆکوشتنی داوە و خۆی هەڵداوەتەخوارەوە، بەوهۆیەشەوە باری تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/010120219", "category": "kurdistan", "summary_length": 182, "article_length": 752, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 351}, {"article": "ئەژین ئیسماعیل، لە بڕگەی ژنی خاوەنکار میوانی بەرنامەی ' پاشیڤ ' ـی رووداو بوو و باسی لە بیرۆکەی کردنەوەی شووشتنگەکەی کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەردەوام دەیەوێت کاری جیاواز بکات و لە دەڤەرەکەیان کەسێک نەبوو شووشتنگەیەکی لەو جۆرە بکاتەوە، گووتیشی \"پێشەنگ بووم و بەردەوام ویستوومە پێشەنگ بم\". روونیشیکردەوە، ئەو کەسێکی رێچکە شکێنە و لە دەڤەرەکەی خۆیدا چەند کارێکی کردووە و هانی ژنانی داوە لە ماڵەوە بێنە دەرەوە و کار بکەن، کردنەوەی شووشتنگەکە پەیامێکەوە بۆ ژنان، ئەگەر بیانەوێت کارێک بکەن هەرچەند سەختیش بێت، دەتوانن تێیدا سەرکەوتوو بن. جگە لە پیاوان، ژنانی شوفێریش سەردانی ئەو شووشتنگەیە دەکەن، ئەژین ئیسماعیل، دەڵێت، ئێستا پیاوان زیاتر سەردانی شووشتنگەکە دەکەن، بەڵام ئەو ژنە شوفێرانەی سەردانیان دەکەن دڵخۆشن، چونکە هەموو پێداویستییەکانی ژنانیان بۆ دابینکردووە، پشکنینیش بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن و ئەگەر کێشەیەکی هەبێت دەیبەن بۆ لای کەسانێک بۆیان چاک بکەنەوە. ئەو خاوەن شووتنگەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ژنێک بۆ پاڵپشتی لەوان، لە قەڵادزێوە هاتووەتە رانیە و ئۆتۆمبێلەکەی شووشتووە و گەڕاوەتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژنانی بازرگانی رانیە بۆ کارکردن روو لە شارەکانی دیکەی کوردستان دەکەن. ' پاشیڤ ' بەرنامەیەکی دوو کاژێری تۆڕی میدیایی رووداوە و بە درێژایی شەوانی رەمەزان لە کاژێر ١٣: ٠٠ - ١٥: ٠٠ شەو، لە یەکێک لە خانووە کۆنەکانی ماڵباتی چەلەبی لەسەر قەلای هەولێر پێشکێش دەکرێت. لە بەرنامەکەدا د. ئادەم بێدار، پێشکێشاری رووداو، شەوانە لەسەر مژارێکی ئایینی گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایەکی ئایینی دەکات، هەروەها پەیام عەزیزی، هونەرمەند و سروودبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی شەوان سروودی ئایینی و موناجات پێشکێش دەکات و وەک پێشکێشکاریش بەرنامەش گفتوگۆ و پرسیار دەکات. سەفقان ئۆرکێش، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان و پێشکێشكاری رووداو، وەک پێشکێشکار و هونەرمەند لە بەرنامەکەدا بەشدارە، بڕگەیەکی تایبەتی بەناوی ' ئایین بە کوردی ' هەیە و لەگەڵ سروودبێژ و شارەزایانی بواری تەسەوف و عیرفان لە رۆژئاوای کوردستان چەند هەڤپەیڤینێکی تۆمارکردووە و لە بەرنامەکەدا پەخش دەکرێن، هەروەها گۆرانی و سروودی ئایینی پێشکێش دەکات. بانوو دڵشاد، پێشکێشکاری رووداو، لەگەڵ ئەو سێ پێشکێشکارە گفتوگۆ لەگەڵ میوانەکانی ' پاشیڤ ' دەکات، بەتایبەتیش لە بڕگەی ژنی خاوەن کار.", "summary": "لە رانیە، ژنێک بەناوی ئەژین ئیسماعیل، شووشتنگەیەکی ئۆتۆمبێلی کردووەتەوە و سێ کچ و پێنج کوڕ لەلای کاردەکەن و دەڵێت، ئەو دەیەوێت کەسێکی رێچکە شکێن بێت لە دەڤەرەکەی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/200420228", "category": "kurdistan", "summary_length": 162, "article_length": 2046, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 923}, {"article": "کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ - ٥ - ٢٠٢٢، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل نمەبارانی کەم کەم، کە کاریگەرییەکەی لە ناوچە سنووریەکاندا زیاتر دەبێت، هەندێک کات بۆ تاوە باران و بروسکەش دەگۆڕێت، ئێوارەش کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە. بەرزترین پلەی گەرماش لە پارێزگای هەولێر بۆ ئەمڕۆ ٢٩ پلەی سیلیزییە و نزمترین ١٤ پلەیە، لە پارێزگای سلێمانیش بەرزترین پلەی گەرما ٢٥ پلە و نزمترین ١٢ پلەی سیلیزی دەبێت. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی لە بارەی پێشبینییەکانی خۆڵبارین و بارانبارین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ کەشوهەوا جێگیر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی نمە باران دەکەن، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هیچ پێشبینییەکی خۆڵبارین ناکەن. بەپێ پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی جیاجیا لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە و ئێوارە کەشوهەوا جێگر دەبێتەوە. بەرزترین پلەی گەرماش لە دهۆک ٢٧ پلەی سیلیزی، نزمترین پلەی گەرما ١٢ پلە دەبێت. لە هەڵەبجەش بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ پلە و نزمترین ١٣ پلەی سیلیزی دەبێت. ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت کە ٣٢ پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەش ١٧ پلە دەبێت و ئاسمانی شارەکەش لە پەڵەهەورەوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.", "summary": "بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووک تۆماردەکرێت کە ٣٢ پلەی سیلیزییە و ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ نمەباران، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانیش دەڵێت: \"ئەم هەفتەیە پێشبینی خۆڵبارین ناکەین. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1005202223", "category": "kurdistan", "summary_length": 345, "article_length": 1396, "summary_token_count": 154, "article_token_count": 648}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ١٥ - ٠٨ - ٢٠٢١، زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی روودای گوت، لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا کردووە و گوتارێکی پێشکێش کردووە. شێخ مەحموود کوڕی شێخ سەعید کوڕی شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ مارفی نۆدێ، ساڵی ١٨٧٨ لەدایکبوو و ساڵی ١٩٥٦ کۆچی دواییکرد. شێخ مەحموود سەرکردایەتیی چەند بزووتنەوە و راپەڕینێکی دژی هێزی بەریتانی لە کوردستان کرد. ساڵی ١٩١٨ کاروباری سلێمانیی گرتەدەست، لە ساڵی ١٩١٩ دژی بەریتانییەکان راپەڕی، دواتر لەلایەن بەریتانییەکانەوە هێرشی کرایەسەر و لە دەربەندی بازیان بە برینداری کەوتە دەستیان. ساڵی ١٩٢٠ شێخ مەحموود بۆ هیندستان دوورخرایەوە، ساڵی ١٩٢٢ بەریتانییەکان گەڕاندیانەوە و دواتر شێخ مەملەکەتی کورستانی راگەیاند و خۆی وەکو مەلیکی کوردستان ناساند، بەڵام دواتر ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا. دوای راپەڕینی خەڵکی سلێمانی لە شەشی ئەیلوولی ١٩٣٠ دا، شێخ مەحموود دەستی بە چالاکی دژی بەریتانیا و هێزەکانی حکومەتی عێراق کردەوە؛ لە ساڵی ١٩٣١ دا دەستبەسەرکرا و بۆ بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق دوورخرایەوە و لە ساڵی ١٩٥٦ کۆچی دواییکرد. زیرەک کەمال گوتی، شێخ مەحموود یەکێک بووە لە سەرکردە مێژووییەکانی کوردستان و خەباتی بۆ کوردستان و گەیشتن بە مافەکانی گەلی کورد کردووە، هەروەها یەکەم مەلیکی کوردستان بووە. زیرەک کەمال باسی لەوەش کرد، شێخ مەحموود وێڕای ئەوەی کەسایەتییەکی خەباتگێڕ و شۆڕشگێڕی کورد بووە، کەسێکی رۆشنبیر بووە و لە سەردەمی ئەودا چەندین رۆژنامە و گۆڤار دەرکراون.", "summary": "رۆژی یەکشەممە پەردە لەسەر وێنەیەکی شێخ مەحموودی حەفید لە شاری سلێمانی لادرا. راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد و باسی لە خەبات و مێژووی شێخ مەحموود بۆ کوردستان کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1508202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 199, "article_length": 1367, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 639}, {"article": "پەیامنێری رووداو لە گەرمیان لەبارەی هێرشەکە ئاماژەی بەوە کرد، سەرەتا داعش هێرشی کردووەتە سەر سەنگەری پێشمەرگە لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ و چەند پێشمەرگەیەک برینداربوون. دواتریش لەکاتی بەهاناوەچوونی ئەو پێشمەرگانە، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە کە شەش پێشمەرگەی لەنێودا بوو و پێنجیان شەهیدبوون. یەکێکیشیان بە برینداری رزگاری بووە. مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، \"هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی قاره‌مان لە شه‌وی رابردوو لە سنووری کوڵەجۆ كه لەکاتی بەهاناوەچوونی هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان شه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری كردم، هاوخه‌میی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و داواكارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم. \" سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوان چەندین جار هۆشدارییان لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان داوە، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێمی کوردستان كه \"سوودیان لەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی لەو ناوچانە هەیە وه‌رگرتووه و بوونەتە مەترسییه‌كی جیددی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچه‌كە. \" مەسرور بارزانی دەڵێت، \"پێویسته په‌له بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە پڕبکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان راسپاردووە کە ئامادەکاریی زیاتر بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و رێگریکردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە. \" دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی قاره‌مان لە شه‌وی رابردوو لە سنووری کوڵەجۆ، كه لەکاتی بەهاناوەچوونیی هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان شه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری كردم، هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و داواكارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم. ئێمه چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم، كه سوودیان لەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی لەو ناوچانە هەیە وه‌رگرتووه و بوونەتە مەترسییه‌كی جدی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچه‌كه، بۆیه‌ش پێویسته په‌له بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان راسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی شەوی رابردووی داعش کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی پێنجی دیکە رایگەیاند، ئەوان چەندین جار هۆشدارییان لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی داعش داوە لەو ناوچانە. ئێستاش وەزارەتی پێشمەرگەیان راسپاردووە، ئامادەکاریی زیاتر بکەن بۆ رێگری لە هێرشەکانی داعش.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/281120217", "category": "kurdistan", "summary_length": 302, "article_length": 2624, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 1110}, {"article": "خەلیل قەدشی، هونەرمەندی دیاری بواری کۆمیدیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەمڕۆ بەیانی کاتێک لە خەو هەستام تەندروستیم باش نەبوو و لەشم بەردەوام ئارەقی دەکردەوە و تووشی هەناسەتەنگی بووم و تا و لەرزیشم هەبوو. \" رێبەر مەحموود، زاوای خەلیل قەدشی، بە رووداوی گوت، \"کاژێر ١٠: ٠٠ی بەیانی قەدشییان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی. دوای پشکنین بۆی، دکتۆر پێیڕاگەیاندین کە تەندروستیی باش نییە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆکی کرد. \" بە گوتەی دکتۆر رامان بێهان، دکتۆری نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، سەرەتا رەوشی تەندروستیی خەلیل قەدشی باش نەبووە، بەڵام دوای پشکنین و پێدانی دەرمان ئێستا تەندروستیی جێگیرە و بەرەو باشتر دەڕوات، ئەگەر وا بەردەوام بێت تا چەند کاژێرێکی دیکە نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت. خەلیل قەدشی ئاماژەی بەوە دا کە نەخۆشیی شەکرە و بەرزیی پەستانی خوێنی هەیە و پێشتریش بۆ چارەسەر سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، نەرویج، سوێد و تورکیای کردووە. خەلیل قەدشی یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بواری کۆمیدیا لە دهۆک. لە ساڵی ١٩٥٧ لە کۆمەڵگەی قەدشی سەر بە ئامێدی لەدایکبووە و ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی دەیان بەرهەمە.", "summary": "دۆخی تەندروستیی خەلیل قەدشی، هونەرمەندی دیاری بواری کۆمیدیا لە پارێزگای دهۆک، تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1210202017", "category": "kurdistan", "summary_length": 112, "article_length": 1066, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 487}, {"article": "هیوا بابایی، ژینگەپارێزە و دەڵێت، \"ئێمە ئاگرەکە رادەگرین، بەڵام دوای ١٠ خولەک دەستپێدەکاتەوە. داواشمان لە خەڵک ئەوەیە بە هانای ئەو خەڵکەوە بێن، کەسانێکیش هەن لەنێو شاردا کە دەتوانن بێن هاوکاریمان بکەن، بەتەمای لایەنە حکومییەکان نەبن. \" بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە چوار مانگی رابردوودا ١٥٠ جار ئاگر لە دارستانەکانی ئەو شارە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار هێکتار دارستان سووتاون. ژینگەپارێزانی مەریوان بۆ هۆکاری دووبارەبوونەوەی ئاگرەکان، گومانیان لە بنکە سەربازییەکانی سەرسنوور هەیە. ئیرەج قادری، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی سەوزی چیایە و دەڵێت، \"دەتوانین هۆکارەکانی بۆ چەند بەشێک دابەش بکەین، بەڵام ئەم دواییانە، چونکە لەسەر سنوورییە، گومان دەبرێت هێزە سنوورییەکان بن، بەڵام وەکو بەڵگە، تاوەکو ئێستا بەڵگەی تەواو نییە. \" سەرەڕای هەموو ئەوانەش، بەهۆی هەبوونی مین لە ناوچە سنوورییەکان، ژینگەپارێزان ناتوانن لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوەبکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و چاوی هیوایان تەنیا بڕیوەتە هاتنی هێلیکۆپتەرێک لە سنەوە. عیرفان حوسێنی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی سەوزی چیایە و ئاماژە بەوە دەکات، \"سێ شەو و رۆژە ئاگرەکە لەوێ هەیە، ناوچەکەش لێژە و شاخاوییە، بەشێکیشی شوێنی مینە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی زۆر قورسە. \" ژینگەپارێزانی خۆبەخش بەبێ هەبوونی هیچ ئامێرێکی سەرەتایی شەڕ لەگەڵ ئاگردا دەکەن و دەڵێن: حکومەتی ئێران وەک پێویست گرنگی بە ژینگە نادات و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پێداویستی ئاگرکوژاندنەوە بەردەست نەبێت و رۆژانە بەبەرچاومانە سروشت و ژینگە بسووتێت. بە گوتەی عیرفان حوسێنی، پرسی ژینگە و ژینگەپارێزی لەلای دەسەڵاتداران \"بایەخێکی ئەوتۆی نییە. \" تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار دار لەم دارستانانە سووتاون کە تەمەنیان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ساڵ بووە و ئەوەش زیانێکی گەورەی بە دارستانەکانی ناوچەکە گەیاندووە.", "summary": "ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رووداوێکی زیانبەخشە بۆ ژینگە و بوونەوەرەکانی. دارستانەکانی ئەو شارە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند ناوچەیەکی، دەرەوەران، قاراوا، چاوگ، دارستانەکانی پشت پادگان و لە ناوچەی دۆڵەبی، ئاگریان لێکەوتووەتەوە و ژینگەپارێزانی مەریوانیش بەبێ هیچ پێداویستییەک رووبەڕووی ئاگرەکە بوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0307202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 329, "article_length": 1644, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 757}, {"article": "رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە سنووری شارۆچکەی جەواز سەربە پارێزگای بەدلیس روویدا. مینی پاسێك کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەگواستەوە، لە نزیک گوندی باهچەدەرە خۆی کێشا بە تەپۆڵکەیەکی خۆڵ کە لە لێواری رێگەکەدا بوو و دواتر وەرگەڕا. لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسەکەدا چوار کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا و بە شۆفێرەکەوە ٢٥ی دیکەش برینداربوون. تیمەکانی فریاکەوتن و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان گەیێندرانە نەخۆشخانەکانی شارۆچکەکانی ئەلجەواز، خەڵات و توخ لە پارێزگای بەدلیس.", "summary": "لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان، چوار کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/110420226", "category": "kurdistan", "summary_length": 124, "article_length": 514, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 229}, {"article": "بەشێک لە سکاڵاکان لەلایەن هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری تۆمارکرابوون و داوای کردبوو دەنگی تەواوی وێستگەکان بە دەست بژمێردرێتەوە یاخود جارێکی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دووبارە بکرێتەوە. داواکەی هاوپەیمانیی فەتح دوای ئەوە هات ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیێندرا و ١٨ کورسییان بەدەستهێنا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر هاوپەیمانییەکە ٤٧ کورسیی پەرلەمانیی هەبوو. هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، رۆژی چوارشەممە ٢٢ - ١٢ - ٢٠٢١ی ئامادەی دانیشتنێکی دادگەی فیدراڵی بوو، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، عامری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە \"پێشێلکردنی دەستوور\" تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، \"پێنج ملیۆن عێراقییان لە دەنگدان بێبەش کردووە بەهۆی ئەوەی کارتەکانی دەنگدانیان نەگۆڕیوە\". سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح داواشی کرد هەموو ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵبوەشێندرێتەوە کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئامێری C ١٠٠٠ هاتوون، هەروەها ئەو ئەنجامانە دووبارە بژمێردرێنەوە کە لە رێگەی ئامێری C ٩٠٠ هاتوون، لەلایەن پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆوە ژماردنی دەستیی ئەو وێستگانەش بکرێت کە بە دەست ژمێردراونەتەوە. عامری گوتیشی، \"کۆمیسیۆنی باڵا یاساکەی خۆی پێشێلکردووە بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی تەکنیکی بۆ چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکە و خێراکردنی ئەنجامەکان. هەروەها قسەمان لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆن کرد و پێش هەڵبژاردن بەڵێنی پێداین هەڵبژاردنەکان بێگەرد بێت، بەڵام بەڵێنەکەی نەبردەسەر\".", "summary": "دادگەی فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ - ١٢ - ٢٠٢١ سکاڵا تۆمارکراوەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی مانگی تشرینی یەکەمی رابردووی رەتکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2712202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 157, "article_length": 1335, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 608}, {"article": "دوای بارینی یەکەم بەفری پاییز لە چیاکە، بەشێک لە هاونیشتمانیان لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە روویان لە چیای کۆڕەک کرد بەمەبەستی بەسەربردنی کات، شەڕە بەفر و دروستکردنی شێرە بەفرینە.", "summary": "یەکەم بەفری پاییزی ساڵی ٢٠٢٠ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باری، لەنێویاندا چیای کۆڕەک لە سنووری رواندز.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/271120202", "category": "kurdistan", "summary_length": 112, "article_length": 190, "summary_token_count": 45, "article_token_count": 77}, {"article": "رۆژی سێشەممە ٣١ ـی ئایاری ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و رێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کرد کە بڕیارە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی کەرتی تایبەت دروست بکرێن. بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە کە لە زووترین کاتدا، دەست بە رێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت کە \"بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالێتییەکی باش دەبێت. \" لە مانگی ئایاردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دروستبکرێن و بدرێنە خەڵکی کرێنشین و کەمدەرامەت. کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێک بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار. دانا عەبدولکەریم، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن. د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران. د. محه‌ممه‌د شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و د. عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون بەشداربوون. ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبن، لە رێگەی وەبەرهێنانەوە دروستدەکرێن و دەدرێنە خەڵکی کرێنشین و کەمدەرامەت. لەبارەی تەواوکردنی ئەو نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەش کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تەواو نەکراون، راگەیێندراوەکە ئەوەی تێدا هاتووە، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، \"سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە لە ماوەیەکی نزیکدا، رێکارەکانی تەواوکردنی ئەو یەکانە تاوتوێبکەن. \"", "summary": "بۆ بەدواداچوون و رێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی بڕیارە بۆ کرێنیشینان دروستبکرێن، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد \"لە زووترین کاتدا\"، دەست بە رێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/3105202218", "category": "kurdistan", "summary_length": 276, "article_length": 1595, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 702}, {"article": "مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش بە چەکی نیشانشکێن (قەنناس) تەقەیان لە بنکەی هێزە عێراقییەکان لە نزیک گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە کردووە و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەحموود سەنگاوی گوتی \"لەماوەی چەند کاژێرێکدا چەکدارانی داعش دوو جار تەقەیان لە هێزە عێراقییەکان کردووە و جموجووڵیشیان لەو سنوورە زیادیکردووە\". له‌باره‌ی شێوازی شەڕی داعش رزگار محەممەد، بڕیارده‌ری لیژنەی كاروبارى پێشمه‌رگه لە پەرلەمانی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"چه‌كدارانی داعش ئێستا شه‌ڕی رووبه‌ڕوویان پێناكرێت و به شێوه‌ی پارتیزانی و به گرووپی ٥ بۆ ٦ كه‌سی دێن و ده‌ست له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌وه‌شێنن، به‌ڵام تاوەکو ئێستا پاشماوه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه نه‌بینراون، چونكه هیچ بریندار و كوژراویان نه‌بووه تا ناسنامه‌یان ئاشكرا بێت\". چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان خۆیان رێکخستووەتەوەو بەرپرسانی ئەمنیی عێراق و کوردستانیش کۆکن لەسەر ئەوەیە \"داعش بووەتەوە مەترسییەکی جیددی\". ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەو رۆژەی حەیدەر عەبادی \"کۆتاییهاتن\"ی داعشی لە عێراق راگەیاند، ئەوان \"هۆشداری\"یان داوە، کە \"داعش دەگەڕێتەوە\". جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، رۆژی سێشەممە لە کاژێری یەکەمی بووڵتەنی نیوڕۆژی تەلەڤزیۆنی رووداو لەبارەی مەترسیی داعش لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قسەی کرد، ئەو ناوچانەی بەوە ناسراون، کە ناوچەیەکن بۆشایی ئەمنییان تێدایە بەهۆی نەبوونی هاوئاهەنگی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، کە دواجار بوونەتە مۆڵگەی داعش و شوێنی تەراتێن و خۆڕێکخستنەوەیان. جەبار یاوەر رایگەیاند، \"لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە جووڵەی داعش بەردەوام هەر هەبووە\". ئەوەشی گوت، کە ئەوکاتەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەیاننامەی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشی راگەیاند و کۆتاییهاتنی ئەو رێکخراوەی راگەیاندووە، \"هەر ئەوکاتە ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە هۆشدارییمان دا، کە داعش ئەمارەتەکەی نەماوە، ئەگینا وەک هزر و چەکدار ماوەو خۆیشی رێکدەخاتەوەو کۆتایی نەهاتووە\". بەپێی ئەو ئامارەی ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی دا، لە سێ ساڵی رابردوودا تەنیا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داعش ٩٧٠ هێرشی ئەنجامداوە، بەمشێوەیە: ساڵی ٢٠١٨: ٤٥٦ هێرش، کە بووەتە هۆی کوژران، برینداربوون و رفاندنی ١٧٤٢ کەس. ساڵی ٢٠١٩: ٢٧٠ هێرش، کە بووەتە هۆی، کوژران، برینداربوون و رفاندنی ١٢٦٠ کەس. ساڵی ٢٠٢٠: ٢٣٠ هێرش، کە بووەتە هۆی کوژران، برینداربوون و رفاندنی ٨١٢ کەس. مانگی ١ی ئەمساڵی ٢٠٢١: نزیکەی ١٤ هێرش و ١٥٠ کوژراو و بریندار. جەبار یاوەر دەڵێت: \"ئەو زیادبوونە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا جێی تێبینییە و پەیوەستە بە هەلومەرجی تایبەتی عێراق لەم کاتەدا، بەتایبەت ناکۆکیی نێو کوتلەکانی عێراق لەنێوان سوننە و شیعە و هەروەها ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، چونکە داعش لەکاتی ئەو ناکۆکییانەدا هەوڵدەدات شانەکانی تووندوتۆڵ بکاتەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات\".", "summary": "ماوەی چەند هەفتەیەکە جموجووڵەکانی داعش لە سووریا و عێراق زیادیان کردوون، ئەمڕۆ چوارشەممە چەکدارانی داعش دووجار بە نیشانشكێن تەقەیان لە بنکەی هێزە عێراقییەکان کرد، سەربازێکیان کوشت و یەکێکی دیکەشیان بریندارکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1002202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 209, "article_length": 2873, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 1320}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی یەکشەممە ٠٣ - ١٠ - ٢٠٢١ لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، \"لە رۆژی یەکشەممە ٣ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢١ تاوەکو ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق رادەگیرێت؛ بەڵام ئەو کارتە نیشتمانییانەی پێشتر چاپ کراون، واتە هی ئەو کەسانەی لە نێوان ١ی حوزەیران تاوەکو ١ی ئاب مامەڵەکانیان تەواوکردووە، دەدرێتەوە\". لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"بڕیارەکەمان بەدەست گەیشتووە و ئێمەش کارەکانمان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رادەگرین و دوای ١٠ی ئۆکتۆبەر دەست بە کار دەکەینەوە\". بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و زیاتر لە سێ هەزار و ٢٤٠ بەربژێر رکابەرایەتی بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی دەکەن.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەکو هەفتەیەک دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەوەستێت؛ بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، \"نووسراوەکەمان بەدەست گەیشتووە و کارەکانمان بەهۆی چاککردن و پەرەپێدانی ساڵانەی سیستەمەکە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە رادەگرین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0310202116", "category": "kurdistan", "summary_length": 352, "article_length": 817, "summary_token_count": 158, "article_token_count": 399}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ - ٠٤ - ٢٠٢٢، موشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"زیاتر لە ساڵێکە کەسێک ٣٠٠ ئەمپێر کارەبای نیشتمانی لە نزیک موەلیدەکەی خۆی دزیوە و داویەتی بە ٩٠ ماڵ\". لە بارەی چۆنیەتی دۆزینەوەی ئەو سەرپێچییە، قایمقامی زاخۆ گوتی، \"ماوەی ساڵێکە لیژنەیەکمان دروستکردووە رۆژانە پێداچوونەوە بە کەرتی کارەبادا دەکەن و هەموو سەرپێچییەکان دەدۆزنەوە و رایدەگرن، هەندێک کاتیش کە خاوەن مۆلیدەیەک پابەند دەبێت بە پێدانی کارەبا بە هاونیشتمانیان، گومان دروست دەبێت، بۆیە پێداچوونەوە بە کارەکانیدا دەکەین. \" بە گوتەی قایمقامی زاخۆ، دوای ئەوەی گومان لە خاوەنی موەلیدەکە دەکەن، چاودێری دەکەن و دەبینن لە لایەن دانیشتووانی ئەو گەڕەکەوە هیچ گلەییەکی لەسەر نییە و دەڵێن، راستەوخۆ دوای پچڕانی کارەبای نیشتمانی کارەبای موەلیدەیان پێدەدات. موشیر بەشیر دەڵێت: \"ئەو کارە بۆ ئێمە جێگەی گومان بوو، دوای بەدواداچوون دەرکەوت ئەو کەسە کار بە موەلیدەکەی ناکات، کە کارەبای گەڕەکەکەیان دەبڕا، بە کێبڵ لە گەڕەکێکی دیکە کارەبای نیشتمانی راکێشاوە و بە خەڵکەکەی داوە، ئەوانیش وایانزانیوە کارەبای موەلیدەیە، بەڵام راستییەکەی کارەبای نیشتمانی بووە. \" دوای ئاشکراکردنی سەرپێچییەکان، بە گوتەی قائیمقامی زاخۆ، \" راستەوخۆ سەرپێچییەکانمان لابردووە و ئەو کەسە رادەستی دادگە کراوە و ئێستا لە زیندانە و دەبێت کەسێکی دیکە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئەو موەلیدەیە بگرێتە ئەستۆ\". قایمقامی زاخۆ نووسراوێکی لە بارەی ئەو کەسە رادەستی دادگە کردووە لەو بارەوە گوتی، \"لە نووسراوەکە داوام کردووە ئەو پارەیەی کە ئەو ماوە زۆرە لە کارەبای نیشتیمانی بردوویەتی بۆ گەنجینەی حکومەتی بگەڕێنێتەوە و پارەی هاونیشتمانییانیش بگەڕێنێتەوە. \"", "summary": "لە زاخۆ خاوەن موەلیدەیەک ماوەی زیاتر لە ساڵێک ٣٠٠ ئەمپێر کارەبای نیشتمانی بە سەرپێچی راکێشاوە و بەرامبەر بە بڕە پارەیەک داویەتی بە دانیشتووانی ئەو قەزایە، قایمقامی زاخۆش دەڵێت، \"رادەستی دادگە کراوە و ئێستا لە زیندانە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1104202225", "category": "kurdistan", "summary_length": 220, "article_length": 1499, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 667}, {"article": "د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دانیشتن و لە بانگهێشتنامەکەیدا نووسیویەتی: \"پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان - عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (٤)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق لە کاتژمێر ١١: ٠٠ی پێشنیوەڕی رۆژی سێشەممە رێککەوتی ٢٦.١٠.٢٠٢١ \". بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری کورستان لە فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ چەند بابەتێک دەکرێت، لەوانە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای (سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان) و (خستنەرووی دوایین بەدواداچوون و کارەکانی پەیوەست بە سێ یەکەمەکان و وانەبێژان و ئامادەکارییەکان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردەوە). بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچوون و کارەکانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەکان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی دەخرێنە روو. هەر بە گوێرەی خشتەی کاری پەرلەمانی کوردستان، یەکێکی دیکە لە بڕگەکان دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار دابان محەممەد دەبێت لە لیژنەی دەستپاکی. هەروەها خوێندنەوەی بۆ دووەم پرۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان دەکرێت.", "summary": "پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: \"بەپێی خشتەی کاری دانیشتنەکە، بەدواداچوون بۆ نرخی سووتەمەنی دەکات و چارەسەری گرفتەکان دەخرێنەڕوو\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2410202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 153, "article_length": 1333, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 593}, {"article": "سامی تەمەن ٣٢ ساڵان دەڵێت، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو هەستی نەتەوایەتی هاندەری بووە تا بەشداریی بکات، بەڵام ئەمجارە باوەڕی بەوە نەبووە دەنگدان هیچ لە دۆخی ژیانی شارەکە بگۆڕێت، بۆیە بەشداریی نەکرد. لەم هەڵبژاردنە زۆرترین بایکۆت لە ناوچە کوردییەکانی کەرکووک بووە، لەبازنەی یەکەم کە بازنەی زۆرینە کوردییە ٣٦ % ی کورد بەشداریکردووە لە بازنەی دووەم کە زیاتر ناوچەی تورکمانییەکان کراوەتە پێوەر رێژەی بەشداری ٣٩ % بووە. لە ناوچەکانی باشووری کەرکووک، عەرەب زۆرترین بەشداری هەبووە بەڕێژەی ٤٦ %. بەپێی ژمارەی بەدەستهاتووی دەنگی بەربژێری پێکهاتەکانیش - ژمارەی بەشداری کورد لەدەنگدان ١٧٣ هەزار و ٥٥٦ دەنگبووە لە کۆی گشتی دەکاتە ٤٢.٢٠ % ی دەنگی کەرکووک - ژمارەی بەشداری عەرەب لەدەنگدان ١٦٣ هەزار و ١١٧ دەنگ کە دەکاتە ٣٩.٦٥ % ژمارەی بەشداری تورکمانیش ٧٤ هەزار و ٦٢٩ دەنگە کە دەکاتە ١٨.١٥ % دابەزینی دەنگی کورد لای حیزبەکان پەیوەستە بە کەمی بەشداریکردنی کوردانی کەرکووکەوە رێبوار تەها، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند \"لە بازنەی یەک نەمانتوانی لەڕووی هونەری و تەکنیکییەوە خۆمان باش ئامادەبکەین، نزیکەی ٤٨ هەزار دەنگمان فەوتا، چوار کورسی مابووەوە جگە لەو کورسیەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەچی ئێمە شەش بەربژێرمان هەبوو، بەشداریی نەکردنی کورد واتای بەشداریکردن و رێگەخۆشکردن بۆ بەرامبەرەکەت لە پێکهاتەکانی دیکە. \" عەرەب کە لەم هەڵبژاردنە ٤ کورسییان بەدەستهێناوە، چاوییان لە زیاتربوو لایەنە عەرەبییەکان دەڵێن \"فرە بەربژێری دەنگی ئەوانی پەرت و بڵاوکردەوە. \" مەحموود زێدان، ئەندامی هاوپەیمانیی عەرەبی دەڵێت \"ئەنجامەکان بەگشتی باشن، بەڵام سەرنجمان لەسەر هەڵبژاردن بۆ عەرەب باش نییە، ٤ کورسی بەرەو پێشچوونی هەیە، لە ٣ کورسییەوە بۆ ٤ کورسی، بەڵام ئەوە خواستی ئێمە نەبوو، خواستی ئێمە زیاتربوو لەوە، چونکە ئامادەیی عەرەب ئامادەییەکی گەورەترە، لە بازنەی دووەم ٢٠٠ هەزار زیاتر دەنگمان هەبوو. \" کورد بۆ جارێکی دیکە توانی زۆرترین کورسی پارێزگای کەرکووک بەدەست بهێنێتەوە و بە یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ خاوەن ٦ کورسین عەرەب ٤ کورسی و تورکمانیش ٢ کورسییان بردووەتەوە.", "summary": "هاونیشتمانییەکی کورد لە کەرکوول لە سێ هەڵبژاردنی رابردوو بەشداری دەنگدانی کردووە و دەنگی بە لایەن کوردستانییەکان داوە، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە بایکۆتی هەڵبژارد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2310202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 160, "article_length": 1864, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 857}, {"article": "پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە چەمچەماڵ رایگەیاند، بە بەشداری نزیکەی ٦٠ خاوەن کار بڕیارە کاژێر ١٠: ٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ - ١٠ - ٢٠٢١، لە چەمچەماڵ فیستیڤاڵێک بۆ نمایشکردن و خستنەڕووی بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەبچێت کە لەلایەن گرووپێک لە گەنجان و رێکخراوەکانی شاری چەمچەماڵەوە رێکخراوە لەژێر ناونیشانی \"گەڕانەوە بۆ سرووشت\". فیستیڤاڵەکە ماوەی ٦ رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژانە لە کاژێر ١٠ی بەیانی دەکرێتەوە تاوەکو ٨ی شەو بەردەوام دەبێت. شێخ عەباس، سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە بە رووداوی راگەیاند \"ئامانجمان تەنیا جوانکردنی شارەکانی کوردستان و گەڕانەوە بۆ سرووشتی جوانە، بەو بەرهەمە رەنگینانەی دەستی کچان و کوڕانی وڵاتەکەمان کە پێویستە رێزیان لێبگیرێت و خزمەت بکرێن\". بە گوتەی شێخ عەباس بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە ئەوانەی لە هەڵەبجە، تەوێڵە، بیارە، رانیە، کۆیە، کەرکووک، چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشەوە بەشدارن.", "summary": "ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ فیستیڤاڵێک بۆ نمایشکردن و خستنەڕووی بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت کە کاری دەستی کچ و کوڕانی شارەکانی کوردستانە و فیستیڤاڵەکەش ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/28102021", "category": "kurdistan", "summary_length": 175, "article_length": 806, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 388}, {"article": "نامیق تۆفیق، باوکی میدیا دەڵێت، \"دوێنێ ئەم کاتە تەلەفۆنی کرد، گوتی ' بابە من دەچم بۆ دکتۆر ولادەم هەیە '، وتم ' باشە رۆڵە گیان بڕۆ خوات لەگەڵ '. ئیدی چی بکەم، هەر چاوەڕێم کرد هەر نەهات لە کۆتاییدا کاژێر ٠٩: ٠٠ رۆشتم سەیرەکەم مردووە\". عەلی نامیق، برای میدیایە و دەڵێت، \"ئێمە گلەییمان لەوە هەیە کە بەڕاستی کەمتەرخەمی لە دکتۆرەکە هەبووە، کەمتەرخەمی لە نەخۆشخانەکە بووە. دکتۆرەکە پێشوەخت پێی نەگوتووین کە خوێنی پێویستە، تەنانەت لەوێ داوای خوێنمان کردووە کە جۆری A+ لەو جۆرە زۆر زۆر هەیە، من خۆم لەوێ بووم براکەم لەوێ بوو کەسوکارمان لەوێ بوو بە پارەش داوای خوێنمان کرد بۆیان دابین نەکردین\". بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بەدواداچوون بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی میدیا دەکات و لیژنەیەکی بۆ پێکهێناوە. سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان دەڵێت، \"ئێمە دەستبەجێ لیژنەیەکی زانستی یاسایی ئیداریمان پێکهێناوە، بە ئامادەبوونی نوێنەری داواکاریی گشتی، لێکۆلینەوەیەکی وردی زانستی و یاسایی بۆ ئەم کەیسە دەکەین و هۆکاری گیان لەدەستدانی بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو\". ئێستا لیژنەی تەندروستیی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە چاوەڕێی ئەنجامی توێکاری پزیشکی دادی سلێمانین.", "summary": "میدیا نامیقی تەمەن ٣٠ ساڵ دایکی کوڕ و کچێک بوو، کەسوکاری دەڵێن دوای ٢ کاژێر لە بردنەوە ژوورەوەی بۆ هۆڵی نەشتەرگەریی منداڵبوون ئاگاداریان کردوونەتەوە کە گیانی لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2505202227", "category": "kurdistan", "summary_length": 169, "article_length": 1069, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 503}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ - ٥ - ٢٠٢٢، سامان نادر، بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی \" ١٢٢ \" بە رووداوی راگەیاند، پیاوێک بە ناوی (عەلی مەجید حەمەئەمین) کە تەمەنی ٧٥ ساڵە لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا لە پێش بانکی بەختیاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. بەگوتەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، \"تاوەکو ئێستا هۆکاری مردنی دیار نییە. \" لەیلا عەبدولرەحمان، خەزنەدار لە بانکی بەختیاری لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو خانەنشینە بە رووداوی گوت، \"هیچ کێشەیەک لە قەرەباڵخی وەرگرتنی مووچەدا نەبووە، ئەو کەسە هێنراوەتە ژوورەوە و ناسنامەی خۆی پێشکێشکردووە و لەسەر کورسییەک دانیشتووە بۆ ئەوەی ناوی بدۆزرێتەوە، بەڵام هەر لەسەر کورسییەکە بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی تەندروستیی گیانی لەدەستداوە. \"", "summary": "بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی \" ١٢٢ \" رایگەیاند، خانەنشینێک لە سلێمانی لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/230520227", "category": "kurdistan", "summary_length": 128, "article_length": 680, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 325}, {"article": "کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکات، \"لەبری شەڕی فەیسبووک و شەڕی ئیعلام لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن. \" هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، \"رێگەی دیکە لەبەردەم یەکێتی و پارتی نییە جگە لە رێککەوتن، کۆمەڵێک پرسی ئابووری و نەوت و بابەتی دیکەیە کە ئەمانە هەموویان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر دەکرێت، هەر لایەنێک پێیوابێت بە تەنیا دەتوانێت کوردستان ببێتە مەیدانێکی تەواو ئازاد بۆی، پێموایە قورسە و نە یەکێتی بەبێ پارتی و نە پارتی بەبێ یەکێتی ناتوانن لەم قۆناخەدا هیچ دەستکەوتێک بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەر بکات. \" رۆژی یەکشەممە ٨ی ئایار ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە. ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، \"سەرۆک بارزانی پێداگری لە گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و مەکتەبی سیاسیی دەستکراوە کرد بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی. \" چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی گوتەکانی سەرۆک بارزانی گوتی، \"تەنانەت گوتیشی، من پێم باشە مەکتەبی سیاسی بەردەوام بێت لەسەر گفتوگۆ و دانوستاندنەکان، بۆیە ئەم پەیامە دەکرێت وردبکرێتەوە بەوەی کە ئەو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی دەستکراوە کردووە بۆئەوەی بەردەوامبن لەسەر گفتوگۆ، تەنانەت دەکرێت وای بخوێنینەوە کە تەنانەت ئەگەر ببێتە بابەتی موبادەرەکردنیش. \" دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١، کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و دواتریش پرسی مووچە و گازی شل، زیاتر قووڵبوونەوە. مستەفا چاوڕەش، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان \"باش نییە\" و گوتیشی، \"با سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموویان بانگ بکات و کۆیان بکاتەوە. \"", "summary": "پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوو گەورەترین حیزبی کوردستان، کە زۆرترین کێشە و رێککەوتنەکانیان بەیەکەوە هەیە؛ ئێستا کێشەکانیان بەجۆرێک قووڵبوونەتەوە، تەنانەت بەرپرسانی هەردوولا داوای کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتن دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0905202220", "category": "kurdistan", "summary_length": 237, "article_length": 1648, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 723}, {"article": "مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، \"سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتی بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ و گوللەبارانکردنی خۆپێشاندانێكی سڤیل لەلایەن رژێمی بەعسەوە. \" ٤٨ ساڵ لەمەوبەر لە قەڵادزێ چی روویدا؟ ٤٨ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٤ - ٠٤ - ١٩٧٤ دا، چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس قەڵادزێیان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە ١٣٤ هاونیشتمانی شەهید و ١٥٠ی دیکەش بریندار بوون، هەروەها نزیکەی ٢٠٠ خانووش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە رووخان. بەشێک لەوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لە ترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ. رۆژی ٢٤ - ٠٤ - ١٩٨٢، کاتێک قەڵادزەییەکان یادی بۆردوومانی ساڵی ١٩٧٤ یان دەکردەوە، جارێکی دیکە لەلایەن حکومەتی بەعس رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەوە و بەو هۆیەوە دوو ئافرەت شەهید بوون و ژمارەیەک هاونیشتمانییش بریندار بوون. حکومەتی بەعس تەنها بە کوشتنی قەڵادزەییەکان نەوەستا، بەڵکو ساڵی ١٩٨٩ تەواوی هاونیشتمانیانی بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێکان گواستەوە و ناوچەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کرد. ئێستا لە قەڵادزێ ژیان دووبارە دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام کاریگەریی رووداوەکان لەنێو دڵی هاونیشتمانیان کاڵ نەبوونەتەوە. قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە و سەر بە پارێزگای سلێمانییە، لەلای رۆژهەڵاتیەوە هاوسنووری رۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوچەیەکی سنووریی گرنگە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، \"دووباره داوا لە حكومەتی عێراق دەکەین زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبوو بكاته‌وه. \"", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ٤٨ ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن رژێمی ئەوکاتی عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات \"حكومەتی عێراق زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبوو بكاته‌وه. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2404202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 207, "article_length": 1396, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 651}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک بڵاوکردەوە و هاوپێچ لەگەڵیدا دانپێدانانی بەشێک لە تۆمەتبارەکانیشی بڵاوکردەوە. بەپێی ئەوەی لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، \"پاش کۆکردنەوەی زانیاری و دەستخستنی بەڵگە لەسەر تاقم و گرووپێکی تیرۆریستیی داعش کە لە چەند شارێکی ھەرێمی کوردستان لە خۆڕێکخستندا بوون و مەرامیان بوو چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن\". لەبارەی وردەکاریی دەستگیرکردنی یەکێک لە \"تیرۆریستەکان\"، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، \"رۆژی ٢٥ - ٠٢ - ٢٠٢١ تیرۆریست (ز. س) ناسراو بە ئەنەس کوردی، دوای چاودێریکردنی کە بەنیازبوو ھەڵبێت بۆ دەرەوەی ھەرێم، لەلایەن ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی راپەڕین و شارەزوور، لە پشدەر دەستگیرکرا\". هەروەها لەبارەی دەستگیرکردنی یەکێکی دیکە لە \"تیرۆریستەکان\" دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، \"رۆژی ٢٥ - ٠٣ - ٢٠٢١ لە رێوشوێنێکی ئەمنیی تووندوتۆڵ و ھەڵمەتێکی گەورە و سەرکەوتووی ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ تیرۆریستی ھەرە تاوانبار و لە یاسا ھەڵھاتوو (ح. م) ناسراو بە ئەبو عەلی جومەیلی والی فەلوجە دەستگیرکرا کە دەستی سوورە لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و دژ بەمرۆڤایەتی\". لە سەرەتاکانی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە سنووری قەزای سەیدسادق ئاڵایەکی داعش دانرا کە بۆمبێکی لەژێردا بوو، لە کاتی هەڵگرتنەوەی ئاڵاکە دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون، لەو ڤیدیۆیانەی دەزگای ئاسایش بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە دەستگیرکراوان دان بەوەدا دەنێت کە بەشداربووە لە دانانی ئەو ئاڵایە. یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراوە لە بەشێکی دیکەی دانپێدانانەکەیدا ئاماژە بە چالاکی چەند کەسێک دەکات بەبێ ناوهێنانیان و دەڵێت، \"ئەوان پلانیان هەبوو چەند کەسێک تیرۆر بکەن کە لە شەڕی داعش بەشدار بوون، هەروەها دەیانویست چەند شوێنێک بتەقێننەوە\". یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان دان بەوەدا دەنێت کە لەگەڵ کەسێک بە ناوی (ئەنەس کوردی) ویستوویانە چەند کەسێکی دەوڵەمەند لە قەزای چەمچەماڵ بڕفێنن، ئەوەش بە مەبەستی بەدەستهێنانی پارە و دابینکردنی پارە بۆ کار و چالاکییەکانیان. دەقی راگەیێندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەزگای ئاسایشی ھەرێم پیلانێکی تیرۆریستانی داعش ئاشکرادەکات کە لەخۆڕێکخستن و ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی بوون و لە ٢٢ ھەڵمەت و ئۆپراسیۆنی جیاجیادا لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق و پشدەر ٢٢ تیرۆریست دەستگیردەکەن و رووبەڕووی یاساو دادگایان دەکەنەوە کە یەکێکیان تیرۆریستی ھەرەتاوانبار ئەبو عەلی جومەیلی والی فەلوجە یە کە بەناسنامەی ساختەوە ھاتبووە سنوری ھەرێمی کوردستان. پاش کۆکردنەوەی زانیاری و دەستخستنی بەڵگە لەسەر تاقم و گروپێکی تیرۆریستی داعش کە لە چەند شارێکی ھەرێم لەخۆڕێکخستندابوون و مەرامیان بوو چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن. بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ئاسایشی سلێمانی لەسەر ئەم کەیسە، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و پاش گەڕان و شەونخونی و چاودێریکردنیان و کۆکردنەوەی زانیاری، سەرەداو بەدەستھات و تەواوی جموجۆڵەکانشیان خرایە ژێرچاودێری و پیلانەکانیان ئاشکراکران و ناسنامە و زانیاری کەسی تیرۆریستان دەست ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی کەوت. دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھاوبەش لە ژێرچاودێری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، گەرمیان، رۆژئاوای سلێمانی، شارەزوور، راپەڕین ھەر ٢٢ تیرۆریستەکە کەلەچەند شانەیەکی نەنوستووی داعش خۆیان رێکخستبوو، پێش ئەوەی مەرامەکانیان بۆ تێکدانی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک جێبەجێبکەن دەستگیرکران. رۆژی ٢٥/٢/٢٠٢١ تیرۆریست (ز. س) ناسراو بەئەنەس کوردی، دوای چاودێریکردنی کە بەنیازبوو ھەڵبێت بۆ دەرەوەی ھەرێم، لەلایەن ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی راپەڕین و شارەزوور ، لە پشدەر دەستگیرکرا. تیرۆریستی تاوانبار لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەساڵی ٢٠١٩ فکری توندڕەوی داعشی وەرگرتووە و ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی بەستوە بە گروپێکی تیرۆریستی لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق کەپیلانی دانانی ئاڵای داعش و کردەوە تیرۆریستیەکەیان دانابوو لەو شارە، و چەندین تیرۆریستی فێری دروستکردنی عەبوەو مادە تەقەمەنییەکان کردوەو مەرامیان بووە چەند کردەوەیەک ئەنجامبدەن و ھیجرەت بکات بۆناو داعش. رۆژی ٢٥/٣/٢٠٢١ لە رێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵ و ھەڵمەتێکی گەورەو سەرکەتووی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەچەمچەماڵ تیرۆریستی ھەرەتاوانبار و لەیاسا ھەڵھاتوو ( ح. م) ناسراو بە ئەبو عەلی جومەیلی والی فەلوجە دەستگیرکرا کەدەستی سورە لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی و دژبەمرۆڤایەتی کە سەرەتا پەیوەندی ھەبووە بەرێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەو لەساڵی ٢٠١٤ بەیعەتی داوە بەتیرۆریستانی داعش و وەک چەکدارێکی ھەرەتاوانبار بەشداری و سەرپەرشتیی دەیان کردەوەی تیرۆریستی کردوە دواتر کراوە بە جێگری والی ویلایەتەکانی باکور و پاشان بووە بە والی و ئەمیری فەلوجە. رۆژی ١/٤/٢٠٢١ لەچەند ھەڵمەتێکی تری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان ھەرسێ تیرۆریستی تاوانبار (چ. ف) ناسراو ابودردا و یونس کوردی و (م. ح) و (م. ح. ع) ناسراو بە عەلی کوردی لەکەلار دەستگیرکران. لەلایەکی ترەوە ھەمان شەو تیمێکی سەربازی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ لە پێنج ھەڵمەتی سەرکەوتوو و پشتبەستوو بەزانیاری ورد ٥ تیرۆریستی تر لەیەک کات و ساتدا دەستگیرکران کە پێکھاتبوون لەتیرۆریستان (ئ. ھ) (ش. ب) ناسراو بە ھاران و (س. ن) و (ھ. ئ) و (ئ. ن) لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوون و بەدواداچوونەکان چڕترکرانەوە و لە رۆژی ٢/٤/٢٠٢١ لە ھەشت ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی گەرمیان ھەشت تیرۆریست تری ھەمان شانەی نەنستوی داعش دەستگیرکران کە (ھ. ع) و (م. ن) لە کفری و (د. س) ناسراو بە (د. بوخاری) و (ش. ع) و (ع. ع) ناسراو بە بن لادن کوردی و (ئ. ح) ناسراو بە ئەبو شەھاب و (م. ج) ناسراو محەمەد کوردی لە کەلار و (م. ن) لە باوەنور دەستگیرکران. ھەر پەیوەست بەم تاقم و گروپە توندڕەوانەی تیرۆریستانی داعش، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان رۆژی ٣/٤/٢٠٢١ ھەر لەکەلار تیرۆریست (م. ئ) ناسراو بە حەبیب دەستگیراو پاش رۆژێک ٤/٤ ھەردووتیرۆریست (ر. ئ) و (ج. س) ناسراو بە ئەبو ئەنەس لە سلێمانی و (ئ. ح) لە کفری دەستگیرکران. پاش لێکۆڵینەوەو وەرگرتنی وتەی تیرۆریستان و داننان بە تاوانەکانیان ئاشکرایانکرد، پیلانیان بووە چەند شانەیەکی نەنوستووی داعش دروستبکەن لەھەرێم و خۆیان بۆ چەند کردەوەیەک ئامادەبکەن، راھێنانیانپێکراو لەسەر دروستکردنی عەبوەو مەوادی تەقەمەنی و پیلانیان داناوە بۆ تەقاندنەوەی چەند شوێنێک و رفاندنی خەڵک و تیرۆرکردنی ئەفسەرانی ئەمنی بەتایبەت ئەوانەی رۆڵیان ھەیە لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ شکاندنی کێلی شەھیدانی رووبەڕووبوونەوەی داعش، ئەوەی مایەی سەرنج و ھەڵوەستەشە تیرۆریستان لەرێگای تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە فیکری توندرەوی داعشیان وەرگرتوەوە و ھەمان تۆڕیان بەکارھێناوە بۆ فراوانکردنی تاقم و گروپەکانیان و چەندین پەیج و ئەکاونتیان داناوە بۆ بانگەشەکردن و وانەی تەکفیر و توندڕەوییان خوێندوەو تەکفیری ھەر مامۆستایەکی ئاینی و ھاووڵاتییەکیان کردەوە کە لەژێرگاریگەری بیری توندڕەوییان نەبووبێت. دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر ئەم ھەڵمەتە گەورەو سەرکەوتووەی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، گەرمیان، رۆژئاوای سلێمانی، شارەزوور، راپەرین ، سوپاس و پێزانینی بێپایان دەردەبڕێت، بۆ ماندووبوون و شەونخونی و ئازایەتی ئەو ئەفسەرو کارمەندانەی ئاسایش کە وەک سەربازی ون لەخەمی ئۆقرەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئارامی ھەرێمدان و بەگیانیان سەروماڵی خەڵک دەپارێزن، ئەمە دەرخەری ئەو راستیەشە ھەموو تۆمەتبارانی یاسا شکێن و تیرۆریستان و سەرپێچیکاران و پێشێلکاران و ئەوانەی دادگا داوایاندەکات، لەدەست ھێزەکانمان رزگاریان نابێت و ھەر پیلانێکیان ھەبێت سەرئەنجام پێش جێبەجێکردنی پشت بەخوای گەورە ئاشکرادەکرێن و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن. کەلەپشت ھەموو سەرکەوتنەکانیشماندا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رۆڵی دیارو بەرچاویان ھەیە لەھاوکاری و پشتیوانیکردنی ھێزەکانمان کە جێگای پێزانین و ستایشی بەردەواممانە. کاتی دەستگیرکردنی یەکێک لە \"تیرۆریستەکان\". وێنە: کوردۆ عەلی (ح. م) ناسراو ئەبو عەلی جومەیلی والی و ئەمیری فەلوجە ------------------------------------------ (ز. س) ناسراوە بە ئەنەس کوردی (ش. ب) ناسراوە بە ھاران کوردی (ع. ع) ناسراوە بە بن لادتووە.", "summary": "دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی ٢٢ کەسی بە تۆمەتی \"بەشداری لە کردەوەی تیرۆرستی\" راگەیاند، بەپێی راگەیێندراوەکە ئەو کەسانە لە ٢٢ ئۆپەراسیۆن لە سنووری سلێمانی، گەرمیان، چەمچەماڵ، سەیدسادق و پشدەر دەستگیرکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2004202116", "category": "kurdistan", "summary_length": 238, "article_length": 7404, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 3355}, {"article": "ئەحمەد مسماری، گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند \"چۆن دەبێت کوردێک تیرۆیست بێت و چۆن تورکەکان دەستیان بەسەر عەقڵیاندا گرتووە و کۆنترۆڵیان کردووە و هێناویانەتە لیبیا، ئێستا ئەو تیرۆریستەتان پێ دەناسێنین کە ناوی شاکر فەرمان بونجق هەڤێرکی، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٥ ـە، دانیشتووی باکووری رۆژهەڵاتی سووریایە لە ناوچەی جەزیرە لە شاری قەحتانییە، ناوی دایکی ئەمیرە حەسەن جەزیرییە، لەلایەن لەشکری پێشمەرگەی رۆژ مەشق و راهێنانی پێ کراوە، کە تایبەتە بە کوردانی سووریا، لە هەولێر پەیوەندیی بە بنکەی تورکیا کردووە، جۆرەها مەشق و راهێنانی وەرگرتووە، لەوانە، نیشانشکێن و هێرشکردن\". گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا ئاماژەی بەوەش کرد \"لەسەر دەستی هێزەکانی تورکیا کە ناسراوە بە گورگی خۆڵەمێشی، مەشقی پێ کراوە، ئەمانە تووندڕەون، راهێنان بە کوردانی سووریا دەکەن بۆئەوەی سەرکردە کوردەکان تیرۆر بکەن\". بەڵام فەرماندەی گشتیی لەشکری رۆژ رەتیدەکاتەوە یەکێک لە پێشمەرگەکانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە لیبیا دەستگیرکرابێت. فەرماندەیی لەشکری رۆژ لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات \"ئەو کەسەی ناوی هاتووە، پێشمەرگەی ئێمە نییە، دوور و نزیکیش پەیوەندیی بە هێزەکانمانەوە نییە، ئەو کەسە لەدوای رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ هەزاران کەسی دیکە لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە هەرێمی کوردستان، دواتر چووەتە تورکیا و لەوێ نیشتەجێ بووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان\". فەرماندەیی لەشکری رۆژ دەشڵێ \"لەشکری رۆژ هێزێکی کوردستانییە، بۆ بەرگریکردن لە گەل و خاکی کوردستان دامەزراوە، لەپێش هەمووشیانەوە تیرۆری داعش، هەروەها پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی گەلی کوردستان و رێزی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکەی لەئەستۆ گرتووە\". هاوکات خێزانی شاکر فەرمان لە روونکردنەوەیەکدا دڵگرانیی خۆیان بە دەستگیرکردنی کوڕەکەیان لە ڕیزی گرووپی چەکدارە سوورییەکان لە لیبیا پیشاندا و دەڵێن \"ئەگەر راستبێت و چوبێتە لیبیا، ئەوا بێبەریبوونی خۆیانی لێ رادەگەیێنن\". نزیکەی ساڵێکە شەڕ لەنێوان سوپای نیشتمانیی لیبیا و سوپای حکومەتی ویفاقی دانپێدانراو بەردەوامە و لە ٢٤ کاژێری رابردوودا سوپای حکومەتی دانپێدانراوی لیبیا بە سەرۆکایەتیی فایق سەڕاج توانیی ناوچەی کەنار دەریای باکووری لیبیا تاوەکو سنووری تونس کۆنترۆڵبکات.", "summary": "سوپای نیشتمانیی لیبیا ناسنامەی چەکدارێکی بەدیلگیراوی بڵاوکردەوە کە لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی سوپای خەلیفە حەفتەر دژ بە چەکدارانی سوپای حکومەتی دانپێدانراوی لیبیا بە سەرۆکایەتیی فایز سەراج دەستگیرکراوە و دەڵێ، چەکدارەکە سەر بە پیشمەرگەی رۆژە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1404202023", "category": "kurdistan", "summary_length": 239, "article_length": 1957, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 859}, {"article": "ئەمڕۆ هەینی ٨ - ١٠ - ٢٠٢١، عەمید دێدەوان خورشید، گوتەبێژی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی، لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەر قوتابخانەیەک کە پێنج وێستگەی تێدایە بۆ ئەوان دیاریکراوە کە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ کەس دەنگی تێدا بدەن و گوتی: \"زیاتر لە ٣ کاژێر و نیوە پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووە و کەمتر لە ٢٠ % یان توانیویانە دەنگ بدەن\". گوتەبێژی زێرەڤانی ئاماژەی بەوەکرد، کە ئامێری دڵنیاکەرەوەکان گرفتیان هەیە و گوتی: \"کارتی دەنگدان ناخوێنێتەوە و دەبێت دوو بۆ سێ جار لە ئامێرەکە بدرێت پاشان دەیخوێنێتەوە\". عەمید دێدەوان خورشید هەروەها باسی لە گرفتەکانی پەنجەمۆر کرد و گوتی: \"یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان پەنجەمۆرە. دەنگدەر کارتەکەی دەخوێنێتەوە و پێناسی فەرمیشی پێیە، دوای ئەو هەنگاوانەش پەنجەمۆرەکە ناخوێنێتەوە. دوای چەندینجار پەنجە پاککردنەوە دەیخوێنێتەوە، دوای خوێندنەوەی پەنجەمۆریش بەدواداگەڕانی ناوەکە و واژۆ و دیسان جارێکی دیکە پەنجەمۆرکردن بۆ ئەو کەسە، ئەمە پرۆسەکەی خاوکردووە\". عەمید دێدەوان خورشید روونیکردەوە \"بەپێی ئەو کاتەی کە کۆمیسیۆن بۆ دەنگدان دیاری کردووە کە ١١ کاژێرە، ئێمە لێکمانداوەتەوە بۆ هەر کەسێک یەک خولەک و ١٠ چرکە بەسە بۆ ئەوەی دەنگبدات، بەڵام هیچ کەسێک کە داخڵ بووە بە کەمتر لە سێ خولەک نەیتوانیوە دەنگ بدات. بەو شێوەیە بێت کەمتر لە ٥٠ % ی دەنگدەری تایبەت دەتوانن دەنگ بدەن. بۆیە ئەگەر کۆمیسیۆن گرفتەکان چارەسەر نەکات تەنیا ٤٠ % ی هێزەکانمان دەتوانن دەنگ بدەن\". ئەمڕۆ لە کاژێر ٠٧: ٠٠ی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت دەستیپیكرد و تاوەکو کاژێر ٠٦: ٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٣١ هەزار و ٦٠٠ کەس دەنگدەدەن. بڕیارە رۆژی ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١، هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و تێیدا ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.", "summary": "گوتەبێژی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەگەر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کێشە تەکنیکییەکانی دەنگدان چارەسەر نەکات، رێژەی دەنگدان ناگاتە ٤٠ %.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0810202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 207, "article_length": 1660, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 780}, {"article": "شاخەوان رەئووف، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"رۆژی شەممەی رابردووە هەندێک خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە رانیە و کەلار و گەرمیان هەبووە، بەڵام بەراورد بە رۆژانی دیکە هێورتر بووە\". سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا چەند کەسێک برینداربوون، بەڵام لە رێگەی پرژاندنی گازی فرمێسکڕێژەوە بووە، نەوەک بەهۆی فیشەکەوە. شاخەوان رەئووف، دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی ئاشکرا کرد و گوتی: \"لە خۆپێشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە تائێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧٠ کەسیش برینداربوون\". سەبارەت بە ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، شاخەوان رەئووف گوتی، ژمارەیەک لە رێکخەران و خۆپێشاندەرانی خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون، رۆژانە گرتن هەیە و بەردەوامە، کە بۆ ماوەی رۆژێک یان چەند رۆژێک دەستبەسەر دەکرێن و پاشان ئازاد دەکرێن. وەک لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان بە مەبەستی ئازادکردنیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیدان. رۆژی هەینی ٢٠٢٠/١٢/١١ لە شاری سلێمانی لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان، ژمارەیەک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە دەستگیرکران، لەنێویاندا عەبدوڵڵا مەلا نووری، شێرکۆ حەمە ئەمین و پەیمان عیزەدین پەرلەمانتارانی پێشووی گۆڕان و چەند چالاکڤانێک، دوێنێ بەشێکیان ئازادکران. رۆژی پێنجشەممە لەسەر داوای ' کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان ' کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی کوردستان و چالاکڤانن، داواکرابوو رۆژی هەینی ١١ - ١٢ - ٢٠٢٠ لە شار و ناوچە جیاوازەکان خۆپێشاندان بکرێت. سەرەڕای هۆشداری تووندی لێژنەی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی، بەڵام خۆپیشاندان لە زۆربەی ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانی کرا.", "summary": "سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە خۆپێشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە تائێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧٠ کەسیش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/13122020", "category": "kurdistan", "summary_length": 205, "article_length": 1658, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 733}, {"article": "لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ بەرێوەچوو، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی و پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی کوردستان کرا، دوای ئەوەی هەردوو وەزیری تەندروستی و وەزیری پەروەردە راپۆرتی خۆیان پێشکەشکرد، کۆمەڵێک بڕیار دەرکران. گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم بڕیار ئەوەیە هەمان رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و رێکارەکان بەردەوام دەبێت و رێکارەکانی پەیوەست بە خوێندن لەسەر ئاستی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا وەکو خۆی دەمێنێتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی خوێندنی ئەمساڵ بۆ ئەوەی نەفەوتێت، هەموو ئەگەرێک لە بەردەستی خۆی دادەنێت، حکومەت دەست کراوە دەبێت بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت. جووتیار عادل هەروەها رایگەیاند: \"بڕیارماندا هەرسێ رۆژی جەژن قەدەخەی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان رابگەیێنین بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان، هەروەها هاتووچۆ لەنێوان وڵاتی هیندستان و کوردستان رادەگیرێت، ئەوەی لە وڵاتی هیندستانەوە دێت، دەبێت بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین بکرێت\".", "summary": "گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی پێشووتر پەیوەست بە خۆپارێزی و خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبن. هەروەها بڕیاردراوە سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەخەی هاتووچۆ رابگەیێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2804202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 222, "article_length": 930, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 409}, {"article": "ماوەی چەند رۆژێکە د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە شێوەی مەیدانی و بە تەنیا بەبێ پاسەوان و ستاف سەردانی چەند شوێنێکی نێو شاری دهۆک و قەزاو ناحیەکانی پارێزگاکە دەکات، ئەم کارەی پارێزگار لەنێو خەڵک و سۆشیالمیدیا قسەی زۆری لەسەر دەکرێت. د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە رووداوی راگەیاند: \"ئامانجمان ئەوەیە لە نزیکەوە گوێ لە گلەیی و گازندە و پێشنیازی خەڵک بگرین، لە نزیکەوە خەڵکێک ببینین و خەڵکێکیش ببینین بێ ئەوەی ئێمە بناسن، پرسیاریان لێبکەین لەسەر بارودۆخی حکومەت و ئەو خزمەتگوزاریانەی حکومەت پێشکەشی دەکات، رای ئەوان لەسەر ئەدای حکومەت وەربگرین\". بە گوتەی عەلی تەتەر ئەوان لەو کارەیان دوو ئامانجی سەرەکیان هەبووە، \"دەمانەوێت بزانین تاوەک چ راددەیەک خەڵک پابەندن بە رێکارەکانی خۆپارێزی، چونکە ئەگەر وەک تیم سەردانی ئەو شوێنانە بکەین ئەوکات دەبینی لەبەرچاوی تیمەکان خەڵک خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەگەر بە تەنیا بیت و بێ پاسەوان و ستاف دەتوانی رووە راستەقینەکە بە چاوی خۆت ببینی، لە زۆر شوێنیش ئەو رووە راستەقینەم بینی، لە هەندێک قەزا بێسەروبەری هەبوو، هەندێک قەزا باشتربوون\". هاوکات لەگەڵ ژمارەیەک خەڵک قسەم کردووە، هەندێک ژن و پیاوی بەساڵاچووم بینی، تەنانەت دوای تەواوکردنی قسەکانم و رۆیشتنیشم منیان نەناسیوە، لە هەندێک شوێن پرسیارم کردووە کەموکوڕی هەبووە، لە هەندێک شوێنیش هیچ کەموکوڕییەک نەبووە، بەبێ ئەوەی من بناسن بە راستگۆیی دەردەدڵی خۆیان کردووە\". پارێزگاری دهۆک باس لەوەش دەکات لە نێو بازاڕ و شوێنەکان هەندێک کێشەی سادە هەبوون و دەکرا چارەسەر بکرێن، \"لەو بارەیەوە گلەییم لە قایمقام و سەرۆکی شارەوانی و فەرمانگەی پەیوەندیدار کردووە، هەندێک کێشەش هەبوون زۆر بە خێرایی چارەسەر دەکران، من نازانم بۆ چارەسەر نەکراون؟ \". عەلی تەتەر بە پێویستی دەزانێت لە خەڵک نزیک ببن و دەڵێت: \"لەو رۆژانە سەردانی شوێنێکم کرد بینیم زۆر قەرەباڵغە، هەرچەندە هەندێک لەو خەڵکەی لەوێبوون منیان دەناسی، کاتێک نزیکبوومەوە بە داخەوە هەندێک گەنجم بینی کە قوماریان دەکرد، چوومە لایان و گلەییم لێکردن و گوتم ئێوە لە بەیانییەوە تاوەکو ئێوارە بۆ ٢٠ هەزار دینار کاردەکەن و دێن و ئەو ٢٠ هەزار بە قومار دەدەن، ئەمە چ خۆشییەکی تێدایە ئەگەر تۆ بزانی ئەو ٢٠ هەزارەی بردووتەوە هی کەسێکە کە لە بەیانییەوە تاوەکو ئێوارە بلۆکی کێشاوەتەوە. پێش ئەوەی من بناسنەوە پرسیارم لێکردن گوتم چۆن لێرە قومار دەکەن؟ گوتیان وەڵڵا پۆلیس دێتە ئەو شوێنانە و زۆرجار رادەکەین، ئەوجارەش چووبوونە شوێنێکی شاراوە منیش بە رێکەوت چوومە ئەو شوێنە\".", "summary": "پارێزگاری دهۆک ئامانجی بە تەنیا گەڕان و بەدواداچوونەکانی لەنێو شارەکەی و قەزا و ناحیەکان لە چەند رۆژی رابردوو بۆ رووداو ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئەگەر ستافەکەی لەگەڵ بووایە رەنگە گوێی لە هەندێک گلەیی و گازاندەی خەڵک نەبووایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/050420215", "category": "kurdistan", "summary_length": 221, "article_length": 2184, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 984}, {"article": "سەلیم خانی، بەڕێوەبەری دادپزیشکی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا ٧ هەزار و ٥٠٣ کەسیش لە رووداوەکانی هاتووچۆدا بریندار بوون. کەریم خانی دەڵێ: لە یەک ساڵی رابردوودا ژمارەی رووداوەکانی هاتووچۆ زیادیان کردووە و لەو ٤٣١ کەسەش کە گیانیان لەدەستداوە، ١٠٥ کەسیان ژن و ٣٢٦ یان پیاو بوون. بەگوتەی کەریم خانی، ئەمساڵ لە چاو ساڵی رابردووی هەتاوی هەزار و ٢٤ کەس زیاتر بریندار بوون. بەڕێوەبەری دادپزیشکی پارێزگای کرماشان هۆکاری رێژەی بەرزی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆی گەڕاندووەتەوە بۆ پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنوێنییەکانی هاتووچۆ.", "summary": "پزیشکی دادی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ٤٣١ کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆی ئەم پارێزگایەدا گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/170320228", "category": "kurdistan", "summary_length": 138, "article_length": 570, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 260}, {"article": "نەریمان تاڵیب، گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە ٢٠ - ١٠ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەکو بەشێک لە سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، لیژنەی بەدواداچوونی سکاڵای وەزارەتی داد، چوار رێگەی کاراکردووە بۆئەوەی هەر هاونیشتمانییەک سکاڵای یاسایی یان روونکردنەوە و پرسیاری هەبێت، وەڵام بدرێتەوە. لەبارەی رێگەکانەوە، نەریمان تاڵیب گوتی، \"لە ساڵی ٢٠١١ وە، وەزارەتی داد سندووقی سکاڵای هەیە، بەڵام ئێستا سندووقەکە کاراتر کراوە و هەموو هەفتەیەک دەکرێتەوە؛ رێگەیەکی دیکە پەیجی فەیسبووکی وەزارەتی دادە کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا وەڵامی نامەی هاونیشتمانییان دەدرێتەوە؛ رێگەی سێیەمیش بە رێگەی پەیوەندیکردنە کە مۆبایلی وەزارەت لە ٨: ٠٠ی بەیانی تاوەکو ١٠: ٠٠ی شەو کراوە دەبێت. رێگەی چوارەمیش بە ئیمەیڵە\". دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی داد لەوبارەوە: وەزارەتی داد رۆژانە سکاڵا و پرسیار و داواکاری هاووڵاتییان وەردەگرێت و وەڵامیان دەداتەوە و ژمارە مۆبایلی: ٠٠٩٦٤٧٥١٥٩٩٥٠١٧ی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە. بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵا و وەڵامدانەوەی پرسیار و داواکارییەکانی هاووڵاتییان و پێشکێشکردنی زانیاری و روونکردنەوە بۆ هەموولایەک، وەزارەتی داد لیژنەی بەدواداچوونی سکاڵا لە وەزارەتی داد، کارا دەکات. وەرگرتن و بەدواداچوون بۆ سکاڵا و داواکارییەکان لە وەزارەتی داد لەم رێگەیانەوە دەبێت: وەزارەتی داد لە ساڵی ٢٠١١ وە، سندووقێکی بەناوی «سندووقی سکاڵا» داناوە، لە دوو شوێنی جیاوازی وەزارەت دانراون. راستەوخۆ لە رێگەی ژمارە مۆبایلی: +٩٦٤ ٧٥١ ٥٩٩ ٥٠١٧ لە رێگەی ئەم دوو ئیمەیلەوە: لە رێگەی پەیجی وەزارەتی داد لە فەیسبووک", "summary": "وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار رێگە کارا دەکات بۆئەوەی هاونیشتمانییان هەر سکاڵایەک، یان پرس و راوێژێکی یاساییان هەبوو، بە ئاسانترین رێگە دەنگیان بگات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2010202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 162, "article_length": 1501, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 699}, {"article": "د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کێشەکانی گوندی پەلکانە لە ناحیەی سەرگەڕانی سنووری قەزای دوبزی پارێزگای کەرکووک بەشدارییکردنی هەواڵەکانی کاژێر ٠٨: ٠٠ی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و گوتی\" ئەوەی لە سەرگەڕان و پەلکانە و ناوچەکانی دیکە روودەدات بەشێکە لەو گوشارەی لەسەر هەرێمی کوردستان دەکرێت، لەبەرئەوە پێویستە بە حەکیمانە و بەشێوازی گفتوگۆ رووبەڕووی ئەو کارانە ببینەوە. \" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، کە چەند رۆژێکە لە کەرکووک نوێنەرانی کورد لەسەر خەتن و ئەمڕۆش وەکو جێگری سەرۆکی پەرلەمان لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ چارەسەری کێشەی پەلکانە کە پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکووکی تێدایە و سەردانی ئەو ناوچانە دەکات و لەگەڵ لیژنەی سەربازیی کەرکووک کۆدەبێتەوە و دەشڵێت \"پەیوەندیشمان بە فەرماندەی هێزەکانی کەرکووک کردووە و گوتمان کە نابێت بەهیچ شێوەیەک نزیکی ئەو ناوچەیە بکەون. \" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەشیر حەداد گوتی، \"ئێمە هەموو هەوڵ و دەسەڵاتەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە و بەناوی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیشەوە ئەو لیژنەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی خەڵکی پەلکانە پێکهێنراوە و دواتر لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. \" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغدا گوتی \"نزیکین لە رێککەوتن بەڵام تاوەکو ئێستا واژۆنەکراوە، بەڵام ئەمجارە گوشارەکە جیدیین و زۆربەی لایەنەکانی عێراقیش لێمان هەڵگەڕاونەتەوە و دژی خواستەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن و کارەکەش ئاسان نییە. بۆیە پێویستی بە گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ هەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق. پێویستیشە شاندی سیاسیی و ئەم شاندەش کە لە بەغدایە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەو کێشانە یەکلایی بکاتەوە. ئێمەش دەبێت لەنێو خۆماندا کێشەکان چارەسەر بکەین و دواش لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق - کورد دەکەم بەجیدی بەرگرییکارێکی سەر سەختی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بین. \" د. بەشیر حەداد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی \"شاندی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکان بە داواکارییەکانی حکومەتی عێراقی رازیی بووە، مووچەی فەرمانبەرانیش نابێت بکەوێتە نێو ململانێی سیاسیی. \" دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی داوە بۆ کێشەی پەلکانە و سنووری سەرگەڕان. پێش چەند رۆژێک فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لەگەڵ عەرەبە هاوردەکانی ئەو ناوچەیە سەردانی گوندی پەلکانەیان کردووە و دانیشتووانی گوندەکەیان ئاگادارکردووەتەوە تاوەکو رۆژی دووشەممە دەبێت گوندەکانیان بۆ عەرەبە هاوردەکان چۆڵ بکەن، ئەگەرنا بە زەبری هێز گوندەکانیان بۆ چۆڵ دەکەن. لە هاوینی ئەمساڵەوە ئەمە چەندین جارە عەرەبی هاوردە دەچێتە سەر گوندی پەلکانە و دەیانەوێت زەویی جووتیارانی کورد داگیربکەن. کوردانی سنوورەکەش هۆشداری دەدەن و دەڵێن، ئەمە پیلانە و زۆر لە کێشەی گوندێک گەورەترە. گوندی په‌لكانه دەکەوێتە سنووری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان له رۆژئاوای كه‌ركووک، پێش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ژمارەی دانیشتووانی ٥٦ ماڵ بوون، بەڵام بەهۆی گوشار و هێرشە بەردەوامەکانی عەرەبی هاوردە بۆ وەرگرتنی ئەو موڵک و ماڵانەی لە سەردەمی تەعریب پێیان درابوو، ئێستا تەنیا ٢٥ ماڵی تێدا ماوەتەوە و ١١ ماڵی هاوردەشی تێدا نیشتەجێبوون.", "summary": "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە گفتوگۆکانی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغدا بە رووداوی راگەیاند، \"هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو ئیلتیزاماتە دەستوورییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ بکات و لەبەرامبەریشدا بەغدا ئیلتیزاماتەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات. \" لەبارەی کێشەی خەڵکی گوندی پەلکانەش دەڵێت: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ئاگاداکراوەتەوە کە نابێت سوپا نزیک پەلکانە بکەوێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1312202018", "category": "kurdistan", "summary_length": 418, "article_length": 2835, "summary_token_count": 177, "article_token_count": 1264}, {"article": "مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"رووداوەکە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە، بە گوتەی کەسوکارەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی گەشتکردن چوونەتە سەر رووباری سیروان و منداڵەکەیان بەناوی مەتین زمناکۆ ئەنوەر، کەوتووەتە نێو گۆمێکی ئاوەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە\". گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتیشی، دوای ئەوەی منداڵەکە براوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ئێستا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە\". بە گوتەی عەلی جەمال قدووری خێزانەکە دانیشتووی گەڕەکی کەلاری نوێن لە قەزای کەلار.", "summary": "گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە گۆمێکی ئاوەوە لە رووباری سیروان گیانی لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1309202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 129, "article_length": 580, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 265}, {"article": "سەعید تەها کێستە، برای هەر چوار نەخۆشەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ١٢ کاژێر لە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی رووداو، کەسێک لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی پێوە کردوون و داوای زانیاریی لەسەر نەخۆشەکان کردووە. برای نەخۆشەکان ئاماژەی بەوەش کرد، پرسیاری ئەوەیان لێکردوون، \"ئەندامانی خێزانەکەیان پاسپۆرتیان هەیە؟ \" ئەوانیش لە وەڵامدا گوتوویانە \"نیمانە، بەڵام ئەم رۆژانە دروستی دەکەین\". تۆڕی میدیایی رووداو پێشتر راپۆرتێکی لەبارەی خێزانێکی گوندی کێستە پەخشکرد، کە لە کۆی حەوت ئەندامی خێزانەکە، چواریان نەخۆشیی بیرکۆڵییان هەیە. ئەو خێزانە لە گوندی خۆیان ئاوارەبوون و ئێستا لە گوندی قومریێ نیشتەجێبوون و برایەکیان بەخێویان دەکات، ئەویش تەنیا چەند سەر مەڕێکی هەیە و رۆژانە نزیکەی ١٠ کیلۆ شیر دەفرۆشێت، ژیان و گوزەرانیان لەسەر ئەوە. دایکی ئەو چوار نەخۆشە کە ناوی روبعایە دەڵێت، \"گوندەکەی خۆمان جێهێشت و موڵک و ماڵمان سووتا، ئێستا هاتووینەتە گوندی قومری، ئێستا تەنیا ٢٠ مەڕم بۆ ماوەتەوە، ئاخر بە ٢٠ مەڕ چۆن بەخێویان بکەم\". ساڵی ٢٠١٣ ناوی ئەو چوار ئەندامەی خێزانەکە تۆمارکراوە تاوەکو مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەربگرن، بەڵام مووچەیان پێنەدراوە.", "summary": "نوێنەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا پەیوەندیی بەو خێزانەوە کرد کە چوار کەسی نەخۆشی بیرکۆڵیان هەیە، بە خێزانەکەیان گوتووە، \"ئەگەر بنێردرێنە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن، ئامادەن بچن؟ \" ئەوانیش گوتوویانە ئامادەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2706202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 205, "article_length": 1064, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 494}, {"article": "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، \"داوا لە هەموو لایەک دەکەین سەبریان هەبێت و ئێمە لێرەین بۆ وەرگرتنی حەقی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دڵنیام دەگەینە ئەنجامێکی سەرکەوتوو\". قوباد تاڵەبانی بە رۆژنامەڤانانی گوت، لە رۆژی چوارشەممەوە چوونەتە بەغدا بۆ ئەوەی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی جێبەجێ بکەن، \"ئەم یاسایە بەبێ بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان لە پەرلەمان تێپەڕێندرا، سەرەڕای تێبینییەکانیشمان لەسەر یاساکە، ئێمە هاتووین جێبەجێی بکەین\" و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆبوونەوەیان کردووە. قوباد تاڵەبانی دەڵێت، دەیانەوێت روونی بکەنەوە، \"ئەم یاسایە داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات، داهاتی نەوتی رادەست بکەین، ئامادەین.. داوامان لێدەکات داهاتی نانەوتی رادەست بکەین، ئامادەین، ئێستا ئێمە چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵی پێمان بڵێت، لە بەرامبەر رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، بەشی هەرێمی کوردستان لەم یاسایە چەندە و ئەم گفتوگۆیە بەردەوامە\". جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لێدوانی جۆراوجۆری \"بینیوە و بیستووە\" لەلایەن کەسانی دیکەوە کە باسیان لەوە کردووە، دانوستاندنی هەرێمی کوردستان و عێراق \"شکستی هێناوە.. و وەستاوە، من دەمەوێت خەڵک دڵنیا بکەمەوە ئەم گفتوگۆیە بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت تاوەکو بگەینە ئەنجامێک\". بە گوتەی قوباد تاڵەبانی، شاندەکە بۆ داواکردنی مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆران چوونەتە بەغدا، \"نەهاتووین خەڵک خێرمان پێبکات، یاسایەک دەرچووە و ناوەڕۆکەکەی روون و ئاشکرایە و ئێمە هاتووین ئەو یاسایە جێبەجێ بکەین\". قوباد تاڵەبانی دەڵێت، لە بەغدا دەمێننەوە \"تاوەکو دەگەینە ئەنجامێکی سەرکەوتوو بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان\"، ئاماژە بەوەشدەکات، بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە، بارودۆخەکە ئاڵۆزتر کراوە و داوا دەکات خەڵک \"سەبری هەبێت، دڵنیاشم دەگەینە ئەنجامێکی سەرکەوتوو\".", "summary": "سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا رایدەگەیێنێت، ئامادەن بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام چاوەڕوانی حکومەتی عێراقن بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە کە بەرامبەر پێدانی داهاتی نەوتی و نانەوتی چەندێک پارە بە هەرێمی کوردستان دەدەن، دەشڵێت، \"گفتوگۆکان بەردەوامن و شکستیان نەهێناوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1412202014", "category": "kurdistan", "summary_length": 299, "article_length": 1733, "summary_token_count": 130, "article_token_count": 774}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ٠٣ - ٠٦ - ٢٠٢١، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی مینحەی ٦٣٩ زیندانیی سیاسی، دەڵێت \"ئەم بڕە پارەیە تەنها بۆ ئەو زیندانی سیاسییانەیە کە هیچ مووچەیەکیان نییە\". عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان نووسراوێکی وەزارەتەکەیی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ٦٣٩ زیندانیکراوە سیاسییە بە (١ - ئیبراهیم مەجید سەفەر) دەستپێدەکات و بە (٦٣٩ - ئاوات عومەر مەجید) کۆتایی دێت، بڕی ئەو پارەیەش کە لەسەر بودجەی کاروباری زیندانیە سیاسییەکان بۆیان تەرخانکراوە ٣٥٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینارە. دوای ١٠ ساڵ مینحەی زیندانیانی سیاسی کۆتایی دێت، بەڵام ئەو بڕیارە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە هیچ مووچەیەکیان نییە و مینحەکانیان بەردەوام دەبێت. بەشێک لە زیندانیانی سیاسی چەند جارێک گردبوونەوەیان کردووە بۆئەوەی ماوەی ١٠ ساڵەکە زیادبکرێت بۆ ٢٥ ساڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان مانگی رابردوو رایگەیاند، دوای وردبینی، پێداچوونەوە و پاککردنەوەی لیستی ناوی زیندانی و گیراوانی سیاسی، بڕیاریانداوە بە بەردەوامبوون لە خەرجکردنی مینحەی مانگانە بۆ ٦٣٩ زیندانیی سیاسی.", "summary": "وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی کاری پێویست سەبارەت بە خەرجکردنی مینحەی ٦٣٩ زیندانیکراوی سیاسی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/030620215", "category": "kurdistan", "summary_length": 140, "article_length": 1081, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 498}, {"article": "بڕیارە ٠٧ - ٠٢ - ٢٠٢٢ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە بەربژێرانی سەرۆککۆمار بدرێت کە وەکو نەریتێکی سیاسی ئەو پۆستە دراوەتە کورد. لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، پارتی و یەکێتی بە دوو بەربژێرەوە چوونەتە رکابەرییەکەوە و هەردوولا بە جیا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دانوستاندن دەکەن. ئەمڕۆ ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی بە سەرپەرشتی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی حیزبەکە لە هەولێر کۆبووەوە و، پرسی سەرۆککۆماریان تاوتوێکردووە، لە راگەیێندراوی ئەنجامی کۆبوونەوەکە هاتووە، نیگەرانیی قووڵی خۆیان رادەگەیێنن لەبارەی لێكترازانی ناو ماڵی كوردی، بەهۆی ئەو ململانێ \"نەخوازراوەی دوو حیزبی دەسەڵات دەیكەن سەبارەت بە پرسی سەرۆككۆمار كە پشكی كوردە و دەبێت كۆدەنگی نیشتمانی لەسەر بێت\". لەبارەی هەڵوێستی یەکگرتووی ئیسلامییەوە لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو حیزبە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە \"هەرچی زووترە دوو حیزبی دەسەڵات پێداچوونەوە بەو هەڵوێستەیاندا بكەنەوە و لەسەر پاڵێوراوێكی هاوبەش رێكکەوتن بكرێ، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناو ماڵی كوردی لەبەریەك هەڵنەوەشێ و ناچارمان نەكەن بە هەڵوێستی تر\". لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییەكان بۆ (٢٨)هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتوو لە (٦/٢/٢٠٢٢) كراوە و بەرنامەی تایبەت بە یادەكە بڕیاری لەسەردراوە. هەروەها كاروبارەكانی نێوخۆی حیزب تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، كە بەشێوەیەكی ئەرێنی هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم چالاكییەكانی ئەنجوومەن و دەزگا و مەڵبەند و ئۆرگانەكانی دیکەی حیزب کراوە.", "summary": "یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی حیزبەکە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریان تاوتوێکردووە و نیگەرانیی \"قووڵی\" خۆیان لەبارەی لێکترازانی نێو ماڵی کورد رادەگەیێنن، جەختیش لەوە دەکەنەوە کە یەکێتی و پارتی لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش رێکبکەون، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/3001202212", "category": "kurdistan", "summary_length": 296, "article_length": 1351, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 621}, {"article": "لەکاتێکدا تاوەکو دێت گوشارەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر ئاکپارتی زیاتر دەبن، هاوکات باس لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا کەوتووەتە رۆژەڤەوە. ئەمە هاوکاتە لەگەڵ داواکاریی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە. بەهۆی ئەوەی مەهەپە لەگەڵ ئاکپارتیی دەسەڵاتدار لە نێو هاوپەیمانیی جمهووردایە، داواکارییەکەشی لە میدیاکاندا بە خێرایی بڵاوبووەتەوە. لەمبارەیەوە محەمەد کایا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"داواکاری و پێداگریی مەهەپە لەسەر داخستنی هەدەپە پەیامێکە بۆ ئاکپارتی. مەهەپە دەیەوێ بە ئاکپارتی بڵێت کە ناتوانێ نزیکی هیچ شێوازێکی پرۆسەی چارەسەری ببێتەوە. بەڵام ئاکپارتی داواکارییەکەی مەهەپە پەسند ناکات و لەگەڵ داخستنی هەدەپەدا نییە\". کایا هەروەها لەبارەی هەنگاوی داهاتووی ئاکپارتی باسی نزیکبوونەوە لە کورد و دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی چارەسەریی نوێ کرد و گوتی \"لە نێو رێکخستنەکانی ئاکپارتیدا ئەمە روونبووەتەوە کە دۆخی پارتەکەیان بەمشێوەیەی ئێستا ناکرێ بەردەوام بێت. هەربۆیە ئەوان بەدوای رێگەچارەیەکدا دەگەڕێن کە یەکێک لەوانیش نزیکبوونەوەیە لە کورد. لەو بڕوایەدام لە نێو رێکخستنەکانی ئاکپارتیدا هەنگاو بۆ پرۆسەیەکی وەها نرابێت. بەڵام ئاکپارتی دەیەوێت سەرەڕای شەراکەتی مەهەپە ئەم کارە بکات کە دوو ئەگەر هەیە؛ یان دەبێت مەهەپە دووربخاتەوە، یانیش رازیی بکات، کە ئەمە ئەگەرێکی تابڵێی زەحمەتە\". لەبارەی دوایین هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان لە نێو ئاکپارتی، محەمەد کایا رایگەیاند پێیوایە \"ئاکپارتی لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانیدا کە شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا و چەند شوێنێکی دیکەی گرنگی لەدەستدا، بە باشی دەرکی بەوەکردووە کە کورد رۆڵێکی گرنگی لەمەدا هەبووە. تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێکی وەها لەلایەن ئاکپارتییەوە بە فەرمی رانەگەیێندراوە، بەڵام ئاکپارتی ناچارە بە خێرایی هەنگاو بنێت و بەر لە ٢٠٢٣ خۆی یەکلایی بکاتەوە\". کایا هەروەها جەختیکردەوە لە ئەگەری هاتنەپێشەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا، ئاکپارتی ناچار دەبێت زیاتر پەلە بکات لەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە.", "summary": "سەرۆکی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی ئامەد بە رووداوی رایگەیاند، لە نێوخۆی ئاکپارتیدا کار بۆ شێوازێکی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/14122020", "category": "kurdistan", "summary_length": 148, "article_length": 1875, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 854}, {"article": "شەوی دووشەممە ٦ - ٧ - ٢٠٢١ نزیک کاژێر ٢٣: ٣٠ خولەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وەین مۆرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەو بارەوە بە رووداوی گوت، هێرشەکە لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە کە خۆی لە دیوارێک داوە و کەوتووەتەوە خوارەوە و بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە. تەحسین خەفاجی گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق شەوی پێنجشەممە ٨ - ٧ - ٢٠٢١ لەبارەی رووداوەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ سەرداوی زۆریان لەبارەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بەدەستهێناوە بەڵام بە هۆکاری ئەمنی بۆ میدیاکانی ئاشکرا ناکەن. بەگوتەی تەحسین خەفاجی هاوئاهەنگی هەواڵگری بەهێزیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان هەیە. گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی شەوی دووشەممەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر گوتیشی؛ بە هاوکاری هاوپەیمانان هەندێک ئامێری گرنگ لە فڕۆکەخانە جێگیرکراون کە رێگە لە هێرشی هاوشێوە دەگرێت. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هێز و نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەردەوام لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانجی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان. لە مانگی نیسانەوە، ئەمە سێیەم هێرشی درۆنییە بکرێتە سەر هەولێر، ئەوەش دوای ئەوەی کە مانگی نیسان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو یەکێک لە شوێنەکانی راگرتنی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کردە ئامانج و لە هێرشێکی دیکەشدا لە ٢٦ی حوزەیران سێ درۆنی دیکە لە گوندی براغی سەر بە هەولێر و یەکێکی دیکەیان لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین کەوتە خوارەوە.", "summary": "گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت؛ ئەمریکا ئامێری پێشکەوتووی لە فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیر کردووە تاوەکو رێگری لە هێرشەکان بکات. خەفاجی هەروەها دەڵێت؛ لێکۆڵینەوەکان گەیشتوونەتە ئەنجامی باش بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی جارێ ئاشکرای ناکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/090720211", "category": "kurdistan", "summary_length": 241, "article_length": 1412, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 659}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند: \"دوای شیکردنەوەی دەستی لەسەر روودانی بوومەلەرزە، دەرکەوت شەوی رابردوو کاژێر ١٠: ٣٤: ٥٠ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٨ پلە بە پێوەری رێختەر و بە قووڵایی ٥ کم لە هێلی درێژی ٣٦ ١٦٣٧ و هێڵی پانی ١٦٩٥ ٤٤ روویداوە\". سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزەکە هەردوو دەستەکە دەڵێن: \"بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری هەولێر هەستی پێکراوە، بەڵام نە زیانی هەبووە و نە جێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێشە\".", "summary": "لە دەوروبەری شاری هەولێر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٨ پلەی رێختەر روویدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/281220202", "category": "kurdistan", "summary_length": 70, "article_length": 498, "summary_token_count": 34, "article_token_count": 231}, {"article": "رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٢ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کامیران حاجۆ کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامیان دەربڕی. سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست خوا گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبووریی کەسوکاری بداتەوە. کامیران حاجۆ بە سوپاس و پێزانینی خۆی و ماڵباتەکەیانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاند. زناوەر جاچان حاجۆ رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١٢/٠٩ لە سوێد بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. زناوەر چاچان حاجۆ یەکێک بوو لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ماڵباتی حاجۆ لە رۆژئاوای کوردستان. ئەو ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی مزگەفتێی سەر بە تربە سپی هاتبووە دنیا و، حەوت منداڵی هەبوو.", "summary": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەهۆی کۆچی دوایی زناوەر چاچان حاجۆوە سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەکەیان کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1212202022", "category": "kurdistan", "summary_length": 121, "article_length": 590, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 263}, {"article": "هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ - ١١ - ٢٠٢١، لەبەردەم زۆربەی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین گردبوونەوەی خوێندکاران هەیە، خوێندکارانیش تەنیا یەک داواکارییان هەیە ئەویش جارێکی دیکە پێدانەوەی دەرماڵەی خوێندکارانە. یەکێک لەو خوێندکارانەی کە لەبەردەم پەیمانگەی تەکنیکیی سلێمانی بەشداریی گربوونەوەکەی کردبوو، قسەی بۆ هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو کرد و گوتی، \"ئێمە بۆ سەرەتاییترین مافەکانمان گردبووینەتەوە، کە بریتییە لە دەرماڵەکانمان، رەنگە زۆربەشمان پێویستیمان بەو دەرماڵەیە نەبێت، بەڵام هاوڕێمان هەیە ٢٥٠ دینارییەکی پێ نییە بۆ ئەوەی دەبەیەک ئاو بکڕێت، هاوڕێمان هەیە لەنێوانی خۆماندا پارەمان بۆ کۆکردووەتەوە پارەی مەلزەمەکانی بۆ دابین دەکەین، هاوڕێمان هەیە لە دەرەوەی شار ناتوانێت کرێی هاتووچۆیەکەی دابین بکات، خوێندکارانی پارالێلەکانمان بەشەناوخۆییان پێنادرێت و کرێی خانوویان لەسەرە\". لە بەردەم کۆلێژی تەکنیکیی کەلاریش بەشێک لە خوێندکارانی ئەو کۆلێژە بۆ هەمان مەبەست گردببوونەوە، یەکێک لە خوێندکارەکان قسەی بۆ هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لە کەلار کرد و رایگەیاند: \"خوێندکاران لێرە کۆبوونەتەوە بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە چەند ساڵێکە لێیان زەوتکراوە، بێدەنگ نابین و ئێمەش تەنیا نین، واژوی ٤٨ پەرلەمانتاری پەرلەمانمان لەپشتە، ئەگەر بێدەنگ نەبین دڵنیاین بە مافەکانی خۆمان دەگەین\".", "summary": "بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە گردبوونەوە، گردبوونەوەکەشیان بە ئامانجی گەڕانەوەی ئەو دەرماڵەیە بوو کە لە ساڵانی رابردوو بۆ خوێندکاری نێوشار بڕی ٦٠ هەزار دینار و بۆ دەرەوەی شارەکانیش ١٠٠ هەزار دیناریان لەلایەن حکومەوەتەوە پێدەدرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/211120215", "category": "kurdistan", "summary_length": 274, "article_length": 1273, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 588}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە ٠١ - ٠٥ - ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، \"وەک چەندینجار دووپاتمان کردووەتەوە، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی راستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم\". لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان دروستبووە بە \"مەترسییەكی زۆر گەورە\" لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق باسدەکات، لەو پێناوەشدا داوای دروستکردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات و ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لەو پێناوەدا دەردەبڕێت. مەسرور بارزانی ئاماژە بە گرنگیی راهێنان و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەدات و دەڵێت، \"مانەوەیان لە عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش\". لە هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە سێ پێشمەرگە شەهید و دووی دیکەش بریندار بوون، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە دەڵێت: \"پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەكان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم\". هەروەها د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، \"درود بۆ رۆحی بەرزەفڕی ئەو قارەمانانەی لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی تیرۆرستانی داعشدا شەهید بوون و بەم بەرەجەژنانە بەسەخاوەتەوە گیانیان بەئارامیی کوردستان بەخشی\". لە کاژێر ١٢: ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ - ٥ - ٢٠٢١ لە سنووری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە دروستبوو. بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندارن. دوو بریندارەکە براونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە هەولێر کە گوللە بەر قاچ و شانیان کەوتووە. فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە. دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ، چەند پێشمەرگەیەك شەهید و برینداربوون. پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەكان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەک چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لەو سنوورانەدا هەیە. بۆیە جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە. هەروەها بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچە گەڕاندەوە و رایگەیاند، \"جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/010520218", "category": "kurdistan", "summary_length": 213, "article_length": 2902, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 1274}, {"article": "سەرچاوەکە ئەوەیشی گوتووە، \" [لاهوور شێخ جەنگی] تۆمەتباریشە بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی، پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری شەهیدان. بۆ هەموو ئەو کەیسانەش بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە. \" بڵاوکردنەوەی ئەو لێدوانانە لە میدیای یەکێتی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشممە، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو، دوای دانبەخۆداگرتنێکی زۆر لەپێناو ئاسایشی شاری سلێمانی، لە مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی \"نائومێد\" بووە. هاوکات گوتبووی، \"بڕیارمدا کە پەنابەرم بۆ بەردەم دادگەی سلێمانی و داوا بکەم کە هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم لە رێگەی دادگەوە یەکلایی بکرێتەوە. \" رۆژی ٠٨ - ٠٧ - ٢٠٢١ سەرەتای ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی دەرکەوتن و بەرپرسی هەردوو دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر گۆڕدران، دوای دوو کۆبوونەوەش لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیچ رێککەوتنێک نەکران. بەڵام لە کۆبوونەوەی ١٥ - ٠٧ - ٢٠٢١ ـی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە بڕیاردرا دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک لە لاهوور شێخ جەنگی وەربگیرێتەوە و بدرێتە بافڵ تاڵەبانی. لاهوور شێخ جەنگی پەیامەکەی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، پێی راگەیێندراوە کە کوردستان بەجێبهێڵێت، دەشڵێت، \"وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم و لە کوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە کە وەک کۆڵەکەیەک رووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییە ببمەوە. \"", "summary": "سەرچاوەیەکی رەسمی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، \"لاهوور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلان لە کەیسی گەندەڵی هەمەجۆر کە دادگە بە رەسمی داوای کردوون. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0208202129", "category": "kurdistan", "summary_length": 180, "article_length": 1298, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 621}, {"article": "محەممەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر ١٠: ٠٠ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی هەڵوێستی کۆمەڵی دادگەریی لەبارەی کۆبوونەوەی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: \"دۆخی پەیوەندی نێوان حیزبە سیاسییەکانی کوردستان، دۆخێکی خراپە پێشتر باس لەو کۆبوونەیە کراوە، بەڵام حیزبە سیاسییەکان بە تایبەت ئێمە مانان ئامادەییمان نەبووە، بەڵام ئەمجارە بەهۆی ئەوەی هەلومەرجێکی تازە هاتووەتە پێشەوە، بە تایبەت دوای پەسندکردنی بودجەی عێراق، بە باشمان زانی ئەمجارە بەشداری بکەین\". بە بڕوای محەممەد حەکیم بەستنی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە \"شتی چاکن، دەکرێت نزیکبوونەوە یان لێکتێگەیشتنی تا راددەیەکی باشی لایەنە سیاسییەکانی لێبکەوێتەوە، چونکە دواجار ئەوانەی کە کۆدەبنەوە ئەوەندی من ئاگاداربم سێ لایەنی حکومڕانی کوردستانن لەگەڵ دوو لایەنی ئۆپۆزیسیۆن\". سەبارەت بە چاوەڕاوانییەکانیان بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەو هەنگاو و بڕیارانەی دەدرێن، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان گوتی: \"مرۆڤ دەبێت هەمیشە لایەنە چاکەکانیش بڵێت، بەڵێ ئێمە رەخنەمان لە دەسەڵات بە هەموو دامەزراوەکانییەوە هەیە، بەڵام پشکی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەوەیە رەخنەی کەمتری لە دامەزراوەکانی دیکە بەر بکەوێت، هەمیشە نیازێک لای بەڕێز کاک نێچیرڤان هەبووە، لە هەموو کاتێکدا من وەکو مێژووێکی سیاسی کە هەمە، هەوڵیداوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا (مووەکەی معاویە) واتە شتێک لەگەڵ هەموو لایەنەکان بهێڵێتەوە، ئەمەش یەکێکە لە هونەرەکانی سەرکردایەتیکردن\". محەممەد حەکیم ئومێد دەخوازێت لەو کۆبوونەوەیە جۆرێک لێکتێگەیشتن هەبێت و ئومێدیش دەکات \"نوێنەرانی هەرسێ لایەنی حکومڕانی کوردستان کە لەوێن چاک گوێبیستی وتەکانی دوو لایەنەکەی دیکە ببن. بە تایبەت کە من زۆرجار لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ جەنابی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریدابووم، ئەوەی لە بەرژەوەندی حکومڕانی کوردستان و خەڵکی کوردستانی زانیبێت بێ پەردە لە کۆبوونەوەکان باسیکردووە، ئەوەی لە کۆبوونەوەکان گوتوومانە لەبەر ئەوەی نیەتمان موزایەدەی سیاسی نەبووە، لەسەر شاشەکان کەمترمان گوتووە\". محەممەد حەکیم پێیوایە \"ئێستا هەلێکی چاکە، تۆپەکەش لە گۆڕەپانی حکومەتی هەرێمە، بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە پارتی کۆمەڵێک کایەی سیاسی گرنگ و هەستیاری لە هەرێمی کوردستان بە دەستەوەیە، وەکو سەرۆکی حکومەت ئاماژەی پێداوە کە ئەوان لای خۆیانەوە ئەو ماددەیەی کە پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی نەوت و داهاتە نا نەوتییەکان جێبەجێ دەکەن، ئەمە هەنگاوێکی چاکە، پێموایە هەموومان ئێستا چاوەڕوانی یەکەممان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی خۆی جێبەجێ بکات و چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەو دۆخ و بارە داراییە دەروونییە خراپەیان نەژیێین، کە چاوەڕێ بکەن ئەم مانگە مووچەکەیان دەدرێت، ئایا کە درا چەندی لێدەبڕدرێت؟ \". کاژێر ١١: ٠٠ی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠٨ - ٠٤ - ٢٠٢١، کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە کۆبوونەوەکەدا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان و ئانۆ جەوھەر لە پێکهاتەی کریستیانەکان بەشدار دەبن.", "summary": "ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێیوایە سەرەڕای ئەو رەخنانەی لە دەسەڵات بە هەموو دامەزراوەکانیانەوە هەیانە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رەخنەی کەمتری بەردەکەوێت، بەو پێیەی \"هەمیشە نیازێک لای بەڕێز کاک نێچیرڤان هەبووە، هەوڵیداوە شتێک لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بهێڵێتەوە، ئەمەش یەکێکە لە هونەرەکانی سەرکردایەتیکردن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0804202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 338, "article_length": 3174, "summary_token_count": 152, "article_token_count": 1395}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ١٤ - ١١ - ٢٠٢١ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی کۆچی هاونیشتمانییان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بڵاوکردەوە و دەڵێت \"ئەو هاووڵاتییانەی ئێستا لە بێلاڕووس گیریان خواردووە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و بە رێگەیەکی یاسایی و گەشتی ئاسایی سەفەریان کردووە بۆ گەیشتن بەو وڵاتە، ئەوجا پەڕینەوە بۆ وڵاتی دیکە. هەروەها هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسی و ئازادیی کەسی ناچار نەبووە گەشت بکات. \" لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هەرێمی کوردستان بووەتە \"پێگەیەکی ئارام بۆ پێکەوەژیان و ئازادیی تاکەکان بۆیەش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بیانی و وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکانی دیکەی عێراق سوودیان لەو کەشە ئارامەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوە پەنایان بۆ هێناوە. هەروەها لە رووی دەرفەتەکانی باشترکردنی ژیان، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە شوێنی سەردانی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئەوەش دەرفەتی بەدەستهێنانی هەلی کاری زۆرتر رەخساندووە و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش سوودمەندن لەو بەرەوپێشچوونە. \" هەر لە روونکردنەوەکەدا لەبارەی ئەوانەی کە گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن و داوای مافی پەنابەریێتی دەکەن، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت \"ئێمە پشتگیری لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەر مرۆڤێک دەکەین بۆ گەشتکردن، بەڵام هەموو ئەو تۆمەت و ناوزڕاندنەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، بە دروست نازانین. \" دەقی روونکردنەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆچکردن ماوەیەکە دیاردەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا سەری هەڵداوە کە کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی روویان کردووەتە بیلارووسیا بەو ئومێدەی بتوانن مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرن. بەشێک لەو هاووڵاتییانە لە لایەن پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاغچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێک بازرگانی سیاسی ئیستیغلال کراون کە بەهانەی جۆراوجۆر بخەنە روو و تۆمەت ببەخشنەوە بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆسیەی وەرگرتنیان لەو وڵاتانە بەهێزتر بکەن. هەرێمی کوردستان بووەتە پێگەیەکی ئارام بۆ پێکەوەژیان و ئازادیی تاکەکان بۆیەش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بیانی و وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکانی تری عێراق سوودیان لەو کەشە ئارامەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوە پەنایان بۆ هێناوە. هەروەها لە رووی دەرفەتەکانی باشترکردنی ژیان، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە شوێنی سەردانی خەڵکی دەرەوەی هەرێم و ئەوەش دەرفەتی بەدەستهێنانی هەلی کاری زۆرتر رەخساندووە و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش سوودمەندن لەو بەرەوپێشچوونە. ئەو هاووڵاتییانەی ئێستا لە بێلاڕووس گیریان خواردووە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و بە رێگەیەکی یاسایی و گەشتی ئاسایی سەفەریان کردووە بۆ گەیشتن بەو وڵاتە، ئەوجا پەڕینەوە بۆ وڵاتی دیکە. هەروەها هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسی و ئازادیی کەسی ناچار نەبووە گەشت بکات. ئەو هاووڵاتییانە بە شێوەیەکی ئازادانە گەشتیان بۆ وڵاتانی تر کردووە، ئەگەر ئازادیی تاکەکەسی نەبوایا نەیاندەتوانی بە شێوەیەکی ئاسایی لە رێگەی فڕۆکەخانەکان و دەروازەکانەوە گەشت بکەن. ئێمە پشتگیری لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەر مرۆڤێک دەکەین بۆ گەشتکردن، بەڵام هەموو ئەو تۆمەت و ناوزڕاندنەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، بە دروست نازانین و داواش دەکەین لە رووی مرۆییەوە رەچاوی بارودۆخی ئەو خەڵکە بکرێت کە لەسەر سنوورەکان گیریان خواردووە و هاووڵاتییانی ئێمەش نەبن بە قوربانیی کێشە نێودەوڵەتییەکان و کەسیش بازرگانی بەو بابەتەوە نەکات. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان", "summary": "ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دیاردەی کۆچکردن بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، \"بەشێک لەو هاووڵاتییانە لە لایەن پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاخچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێک بازرگانی سیاسی ئیستیغلال کراون کە بەهانەی جۆراوجۆر بخەنە روو و تۆمەت ببەخشنەوە بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆسیەی وەرگرتنیان لەو وڵاتانە بەهێزتر بکەن. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1411202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 347, "article_length": 3262, "summary_token_count": 153, "article_token_count": 1437}, {"article": "موسلیم عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی هەفتەی ناڕەزایەتی قوتابیان، هەروەها جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەنی چەندین سەرچاوەی داهاتە بۆ نموونە خوێندنی پارالێل، کە تەنیا ئەمساڵ بۆ خوێندنی پارالێل ٢٠ ملیار دینار لە خوێندکاران وەرگیراوە، تاوەکو ئێستا داهاتی زانکۆکان دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی. موسلیم عەبدووڵا دەڵێت، بە خەرجکردنی ٧٠ % ی داهاتی زانکۆکان لەلایەن خۆیانەوە دەتوانن زۆر لە پێداویستییەکانی خۆیان پڕبکەنەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، دەشڵێت زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی داوای % ٧٠ی داهاتی خۆیان دەکەن، کە بڕەکەی ١٠٠ ملیۆن دینارە. هەفتەی رابردوو ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان خۆپیشاندانیان کرد و داوای گەڕانەوەی دەرماڵەیان دەکرد کە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە راگیراوە. خۆپێشاندانەکانی هەفتەی رابردوو گرژی و ئاڵۆزیان لێکەوتەوە، ژمارەیەک خوێندکار دەستگیرکران و چەند خوێندکارێکیش برینداربوون، لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان بڕیاردرا لیژنەیەكی هاوبەشی پەرلەمانی كوردستان بۆ بەدواداچوونی داواكاری خوێندكاران سەردانی پارێزگای سلێمانی بكات. راپۆرتی لێژنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە راسپاردەکانی لێژنەکە لە پەرلەمان خوێندرانەوە و دەنگیان لەسەر درا.", "summary": "ئەندامێکی ئەو لیژنە هاوبەشەی پەرلەمانی كوردستان، کە بەدواداچوونیان بۆ كێشە و داواكاری خوێندكارانی خۆپیشاندەری زانكۆی سلێمانی کردبوو دەڵێت، خوێندکاران تەنیا داوای دەرماڵە ناکەن بەڵکو چەندین داواکاری دیکەیان هەیە وەک چارەسەرکردنی گرفتی کەمی بەشە ناوخۆییەکان و زۆری ژمارەی خوێندکاران لە بەشە ناوخۆییەکان، هەروەها کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە و ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوە بەشێکبوون لە داواکاریی خوێندکاران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0112202135", "category": "kurdistan", "summary_length": 407, "article_length": 1210, "summary_token_count": 179, "article_token_count": 526}, {"article": "ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند \"تاوەکو ئێستا ٧٦٠ هەزار پێوەری زیرەکی کارەبامان داناوە. نزیکەی نیوەمان تێپەڕاندووە و، پلانمان هەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی ئایندە تەواوی پرۆژەکە جێبەجێ ببێت. بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە سەرپێچییەکان لە هەرێمی کوردستاندا کۆتاییان پێدێت. تاوەکو ئێستایش ١٠ % ی سەرپێچییەکان کۆتاییان پێ هاتووە\". ئێستا کە وەرزی گەرمایە پێدانی کاژێرەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمبوونەتەوە و هاونیشتمانیان گلەیی لە کەمیی کارەبا دەکەن. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی \"ئێمە تاوەکو ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەپێی ناوچە جیاوازەکان لە زاخۆوە بۆ کفری ١٨ - ١٩ کاژێر کارەبامان داوە. لە دوای ئەو رۆژەوە کە گرفتە تەکنیکییەکان دروست دەبن و، یەکەکانی بەرهەمهێنان بەهۆی ئەوەی چاکسازییان پێویست بووە لە کار راگیراون، نزیکەی ٦٠٠ مێگاوات کارەبامان لە وێستگەکانی سلێمانی و هەولێر لەدەستچوو. هەروەها لە وێستگەی خورمەڵەیش بڕی پەستانی گاز دابەزی کە بووە هۆی کەمبوونەوەی ٤٠٠ مێگاوات کارەبا. بەوەیش بە کۆی گشتی ١٠٠٠ مێگاوات کارەبامان کەمی کرد\". ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا، دوای سێ رۆژ گرفتی پەستانی غازەکە چارەسەر بووە، بەڵام ئەوەی راگیرانی یەکەکان، لەم دواییانەدا دووانیان گەڕاونەتەوە و لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و زیادکردنی توانای بەرهەم بەردەوامن، \"ئێستا لە تۆڕی تورکیا بە تێکڕا ١٠٠ - ١٢٠ مێگاوات کارەبا وەردەگرین. هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆئەوەی ١٠٠ مێگاواتی دیکە بۆ ئەم بڕە زیاد بکەین\". کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا باسی لەوە کردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا کۆمپانیای ماسە کە پێنج یەکەی بەرهەمهێنانی لە تۆڕی کارەبا دەرکردووە. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبایش دەڵێت \"ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە بڕە پارەیەک بۆ ئەو یەکانە خەرج بکات کە کاریان وەستاوە تاوەکو چاک بکرێنەوە. ئەو بڕەی داوا کرابوو، ٤٠ ملیۆن دۆلار بوو کە ئێستا بڕێکی خەرج کراوە. ئێستا ئێمە توانای بەرهەمهێنانی کارەبامان ٣٤٠٠ مێگاواتە، لەکاتێکدا خواست ٤٠٠٠ - ٤٥٠٠ مێگاواتی تێپەڕاندووە\". ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵییەوە رێژەی ئاو لە بەنداوەکاندا کەمبووەوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی ئەو کارەبایە هەبووە کە لە هەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخاندا بەرهەم دەهێندرێت. ئومێد ئەحمەد رایگەیاند \"پار ئەم کاتانە لە بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان نزیکەی ٣٠٠ - ٣٥٠ مێگاوات کارەبامان هەبووە، بەڵام ئێستا بە هەردووکیانەوە ناگاتە ١٠٠ مێگاوات\". وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە دهۆک توانای بەرهەمهێنانی ١٠٠٠ مێگاوات کارەبایان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە تەنیا ٨٠ تاوەکو ١٠٠ مێگاوات بەرهەمدەهێنن و تەنیا ١٠ % ی بەکارخراوە، دەشڵێت \"بە بوونی سووتەمەنی دەتوانین ١٠٠٠ مێگاوات لە دهۆک و ١٠٠٠ مێگاواتی دیکەشی لە هەولێر و سلێمانی بەرهەم بهێنین\".", "summary": "وەزارەتی کارەبا پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان و شوێنە گشتییەکان دادەنێت و، گوتەبێژی ئەو وەزارەتەش رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا ٧٦٠ هەزار پێوەری زیرەکیان داناوە کە نیوە زیاتری تێپەڕاندووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/130720217", "category": "kurdistan", "summary_length": 185, "article_length": 2495, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 1159}, {"article": "رێبوار محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک رایگەیاند، لە دوای مانگی رەمەزانەوە ٧٥ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە و پێشبینی دەکەن ژمارەی گەشتیاران زیاد بکات، بە تایبەت دوای تەواوبوونی قۆناخەکانی خوێندن. هاوینەهەواری گەلیێ گەرەگول بەهۆی ئەو سرووشتە جوان و کەشوهەوا فێنکەی هەیەتی، سەرنجی بەشێکی زۆری گەشتیارانی پارێزگای دهۆکی راکێشاوە. جاسم محەممە، گەشتیارێکی خەڵکی بەغدایە و چووەتە ئەو سەیرانگەیە، ئەو دەڵێت، پەشیمان نییە لەوەی کە ٦٠٠ دۆلاری خەرجکردووە، چونکە زۆر دڵخۆشن لەو شوێنە. نووری محەممەد گەشتیارێکی خەڵکی دهۆکە و چووەتە سەیرانگەی گەلیێ گەرەگول لە ناحیەی سەرسنکی سەر بە قەزای ئامێدی، ئەو دەڵێت، زۆر دڵخۆشن بەو شوێنە گەشتیارییانە و گەشتیارە عەرەبەکانیش دڵخۆشن پێی. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک، لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە میلۆنێک و ٥٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی دهۆکیان کردووە و پێشبینی دەکەن ئەمسال زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی پارێزگاکە بکەن.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دهۆک دەڵێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی لە پارێزگاکانی عێراق روودەدەن، ژمارەی گەشتیاران بۆ پارێزگای دهۆک زیاد دەکەن. تەنیا لە مانگی یەک و دووی ئەمساڵ نزیکەی ١٣٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئەو پارێزگایان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2805202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 233, "article_length": 908, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 424}, {"article": "رۆژی دووشەممە ١٦ - ٥ - ٢٠٢٢، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان میوانی بوولتەنی کاژێر ٠٨: ٠٠ ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە لەلایەن بێستوون عوسمانەوە پێشکێش دەکرێت و رایگەیاند، \"ئێمە ئالوودەی دۆخێکی چەقبەستوو و داخراوین، ئەگەر بمانەوێت لە زیانەکانمان فێربین، دەبێت بزانین ئەوەی لە رابردوودا روویداوە، رێگەی راستمان بۆی نەبووە، بۆیە پێویستە بیر لەوە بکەینەوە چۆن کێشەکانمان چارەسەر بکەین. \" ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: سەرەتا دوو شاند لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە بۆ بەغدا نێردران؛ ئەو شاندانە بۆ رێککەوتن لەگەڵ لایەنەکان نەنێردرابوون، بەڵکو ئامانجەکە ئەوەبوو زانیاری کۆبکەنەوە لە بەغدا و بێنەوە و لە کۆبوونەوەی فراوانی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان قسە لەبارەی بابەتەکە بکرێت و شاندێکی هاوبەش دروستبکرێت. بەگوتەی سەعدی ئەحمەد پیرە، \"لە هەموو لایەک هەوڵی ئەرێنی هەیە و کاردانەوەی یەکێتی بۆ هەوڵ و دەستپێشخەرییەکان ئەرێنییە و زۆر بە گرنگییەوە گوێ رادەگرێت. \" سەعدی ئەحمەد پیرە راگەیاندنەکان بە هۆکارێک دەزانێ بۆ دواکەوتنی کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و دەڵێت، \"لەم ئاڵۆزییانەدا راگەیاندنە راستەوخۆ و سێبەرەکان بە هیچ شێوەیەک یاریدەدەر نین بۆ ئەوەی بە زوویی دۆخێکی گونجاو بۆ دانیشتن و کۆتاییهێنان بە کێشەکان دروستبێت. \" ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، \"زمانی دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان زمانێکی نەرم بوو. ئەو زمانە دەتوانێت بەرهەمی هەبێت و بەرەو ئامانجە بنەڕەتییەکەمان دەبات کە کۆکبوونە لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان. \"", "summary": "سەعدی ئەحمەد پیرە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قسەکردن لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی جیاوازییەکانی نێو هەرێمی کوردستان و کێشەکانی تایبەت بە پرسی سەرۆککۆماری عێراق بە ئەرێنی ناودەبات و دەڵێت، \"ئەو زمانە بەرەو ئامانجە بنەڕەتییەکانمان دەبات کە کۆکبوونە لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160520227", "category": "kurdistan", "summary_length": 357, "article_length": 1446, "summary_token_count": 149, "article_token_count": 636}, {"article": "بورهان عەلی فەرەج، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تووندوتیژی دژی پیاوان لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە؛ نزیکەی ٨٠ پیاو خۆیان کوشتووە، حەوت پیاویش لەلایەن هاوژینەکانیانەوە بە هاوکاریی کەسانی دیکە کوژراون. سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان لەبارەی هۆکاری زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و کێشە خێزانییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، \"قەیرانی دارایی، سیاسی و سۆشیاڵ میدیا، پاشەکشەی دەسەڵاتی دادوەری و چەندین شتی دیکە هۆکاری زیادبوونی تووندوتیژین دژی پیاوان و ژنان\". بورهان عەلی فەرەج باسی لەوەش کرد \"لەمساڵدا نزیکەی ٥٥٠ پیاو سکاڵایان لەسەر هاوژین و کەسوکاریان تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی تووندوتیژییان بەرامبەر کردوون، بەڵام لە ١٠ مانگی یەکەمی ٢٠١٩ دا لەلایەن پیاوانەوە ٤٨٧ سکاڵا هەبوون\". سکرتێرەکەی یەکێتیی پیاوان گوتیشی، زۆرترینی ئەو تووندوتیژییانەی لەلایەن رێکخراوەکەی ئەوانەوە تۆمارکراون، دەستوەردانی کاروباری خێزانە لەلایەن کەسوکار، دەستبەسەرداگرتنی منداڵ، دەستبەسەرداگرتنی مووچە، بێڕێزی و سوکایەتیکردن بە پیاو لەبەرچاوی منداڵ و کەسوکاری پیاوەکە دیارترینی ئەو جۆرانەی تووندوتیژین کەوا رووبەڕووی پیاوان بوونەتەوە.", "summary": "سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان دەڵێت، ئەمساڵ حەوت پیاو لەلایەن هاوژینەکانیانەوە بە هاوکاریی کەسوکاریان کوژراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/311220209", "category": "kurdistan", "summary_length": 113, "article_length": 1045, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 451}, {"article": "سوارە ئەکرەم، قائیمقامی قەزای چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لەلایەن ژمارەیەک گەشتیارەوە دەستکاریی قوفڵەکانی بۆری سەرەکیی ئاوی پرژە کراوە کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای چۆمان و نۆ گوندی ناوچەکەیە و بەهۆشیەوە لە کاژێر ١١ شەوی رابردووەوە ئاو ناگاتە خەزانەکان و ناتوانرێت ئاو بە ماڵان بدرێت. قائیمقامی چۆمان راشیگەیاند: لەلایەن فەرمانگەی ئاوی چۆمانەوە لە کاژێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ شەممە تیمێکی چاککردنەوە چوونەتە پرژە و تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر دەکەن و ئاو دەگاتەوە ماڵان. پرژە بە دووری ١٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای چۆمان، لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن تیمێکی ئەندازیاری ئەمریکاوە پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی چۆمانی لێ راکێشراو بێ تەزووی کارەبا بە شێوەی ٢٤ کاژێری ئاو دەداتە چۆمان و گوندەکانی دەوروبەری.", "summary": "ئێوارەی رۆژی هەینی ژمارەیەک گەشتیار دەستکاری سەرچاوەی ئاوی پرژەیان کردووە و بەهۆیەوە قەزای چۆمان و نۆ گوندی ناوچەکەیان بێ ئاوی خواردنەوە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/100720215", "category": "kurdistan", "summary_length": 144, "article_length": 726, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 323}, {"article": "شوان جاف، سەرۆکی رێکخراوی خاوێن دۆستی ژینگە و پسپۆڕی سیاسەتی ئاو بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"لەو بڕوایەدام بەهۆی کەمئاوی و پیسبوونی ئاوەوە کۆچ لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان رووبدات و لە پێنج ساڵی داهاتوودا ١٢ بۆ ١٣ ملیۆن کەس روو لە هەرێمی کوردستان بکەن. \" لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ژمارەی نەخۆشییە قورسەکان رووی لە زیادبوونە، بە بۆچوونی پسپۆڕانی ژینگەیش هۆکارەکەی بۆ پیسبوونی ئاو و هەوا دەگەڕێتەوە. شوان جاف گوتی: \"رۆژانە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ٥٠ کەیسی شێرپەنجە هەن کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن و ئەمەیش ژمارەیەکی مەترسیدارە. بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٢ لە ملیۆنێک بەشی ئاوی بەغدا ٥٠٠ بەش پیس بووە، بەڵام لە بەسرە ٦٠٠٠ بەش پیس بووە. واتە ئەگەر کەسێک لە بەغدا جارێک ئاو بخواتەوە، ئەگەری هەیە جارێک تووشی شێرپەنجە ببێت، بەڵام لە بەسرە ئەگەری هەیە شەش جار تووش ببێت. لە هەرێمی کوردستان بەو رادەیە نییە و هێشتا ئاوی ئێمە باشە. \" دڵزار قادر، ژینگەپارێزیش لەبارەی پیسبوونی ئاوەوە گوتی: \"لەبەر ئەوەی هۆشیاریی ژینگەیی نییە، گەشتیاران هۆکارێکن بۆ پیسبوونی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان. ئەوان ئاوی رووبارەکان بە شەخەڵگە تێگەیشتوون و پاشماوەکانیان فڕێ دەدەنە ناویەوە، وا بڕوات ١٠ ساڵی دیکە ئاوی رووباری چۆمان دەبێتە ژەهر. \" ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا ٢٦٠ رێکخراوی ژینگەیی هەن کە لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار کراون و کاریان بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی و خزمەتکردنی ژینگەیە.", "summary": "پسپۆڕێکی سیاسەتی ئاو هۆشداری دەداتە لەوەی کە بەهۆی پیسبوونی ئاو و کەمئاوییەوە ١٢ بۆ ١٣ ملیۆن کەس لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان کۆچ بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/260820213", "category": "kurdistan", "summary_length": 156, "article_length": 1331, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 604}, {"article": "ئاوارەیەک بەناوی دەروێش حەسەن دەڵێت \"رەوشی لەمە خراپتر نابێت، نە سووتەمەنی، نە کار، نە کاسبی و تەنانەت ئاویش نییە و چادرەکەشمان دڕاوە، داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین هاوکاریمان بکەن، ماڵمان وێران بووە و ناتوانین بگەڕێینەوە\". زۆرینەی چادرەکانی ئەو کامپە، ئامێرەکانی خۆگەرمکردنەوەیان تێدا نییە بۆئەوەی لە زستان و سەرمادا بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکاریبێنن. ئاوارەیەکی دیکە بەناوی خدر ئیلیاس باس لەوە دەکات \"سووتەمەنی و خواردن نییە و شوێنەکەمان هەمووی قوڕ و قوڕاوە، هاتووچۆ تێیدا قوورسە، ئێمە هەموومان لەبرسا دەمرین، لە ماڵەکەمان ١٢ کەسین، ئەگەر رێکخراوێک هاوکاریمان بکات ماڵیان ئاوا بێت، ئەگەر نەشیکات هەر ئاوا بێت\". بەشێک لە منداڵانی نێو کامپەکە، لەم سەرمای زستانەدا چوار تاوەکو پێنج کاژێر دەنوون. لە زستاندا کاژێر ١١: ٠٠ی شەو پلەی گەرما لەسەر چیای شنگال لەژێر سفردایە، سەدان خێزان بەبێ بوونی ئامێری خۆگەرمکردنەوە رۆژ دەکەنەوە، رەوشیان زۆر خراپە. بەشێک لە ئاوارەکان خۆیان دار دەبەن و ئاگر دەکەنەوە بۆئەوەی خواردن و چای پێ دروستبکەن. ئیلیاس جدرۆ ئاوارەیەکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەکات \"رەوشمان بەگشتی زۆر خراپە و ماوەیەکی زۆرە هاوکاری نەکراوین\". زیاتر لە شەش ساڵە ئەو ئاوارانە لەسەر چیای شنگالن. ئاوارەیەک بەناوی رەشید داود ئەوەی خستەڕوو \"نە سووتەمەنی دەدەن و نە هاوکاری هەیە، هەندێک هاوکاری هەبوو، بەڵام ئەویش وەستاوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێی گوتووین ملیۆن و نیوێک دیناری عێراقیمان پێدەدەن، بەڵام ئەوە شەش ساڵە نەمانبینیوە\". ئاوارەیەکیش بەناوی کەمال موراد گلەیی دەکات و دەڵێت \"ئێمە لە وڵاتێکی نەوتیداین، نازانین بۆچی سووتەمەنیمان بۆ نایەت، بۆچی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەسەرمانی گرتووەتەوە\". خودێدا چووکێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ داوا دەکات \"هەر لایەنێک بێت بچێتە ئەوێ، ئێستاش رێکخراوەکان کاردەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری\". زۆرینەی ئاوارەکانی سەر چیای شنگال، خەڵکی کۆمەڵگەکانی سیبایێ و گرعزێر و گوندەکانی دەوروبەریانن.", "summary": "ئاوارەکانی کامپی سەر چیای شنگال لە دۆخێکی زۆر خراپدا ژیان بەسەردەبەن، ٥٣٠ خێزان لەناو ئەو کامپەدا دەژین، بەڵام ماوەی سێ مانگە هیچ هاوکارییەکیان بەسەردا دابەشنەکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/260220212", "category": "kurdistan", "summary_length": 165, "article_length": 1755, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 778}, {"article": "موقەدەم عامر نەریمان، گوتەبێژی هاتووچۆی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە کاژێر ٠٨: ٠٠ ـی بەیانی بووە، ئۆتۆمبێلە پرادۆکە لە دەستی وەریگرتووە و خۆی کێشاوە بە تەنکەرێکدا کاتێک لە لێواری شەقامەکە راگیراوە. لەبارەی زیانەکانی رووداوەکەش، گوتەبێژی هاتووچۆی کەرکووک گوتی، \"کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون. \" بەپێی بەدواداچوونی سەرەتایی هاتووچۆی کەرکووک، ئۆتۆمبێلە پرادۆکە بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە. هاوکات هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە کەرکووک و لە نزیک پەیمانگەی تەکنیکیی شارەکە، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ناڤارا و پاسێکدا روویدا کە لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو. وێنەی رووداوە هاتووچۆکەی نێو کەرکووک", "summary": "بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگەی کەرکووک - بەغدا و لە نزیک قەزای داقووق رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ و تەنکەرێک روویداو کە بەهۆیەوە شۆفێری پرادۆکە گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینی دیکەی نێو هەمان ئۆتۆمبێل برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/211220216", "category": "kurdistan", "summary_length": 235, "article_length": 705, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 337}, {"article": "لە راگەیێندراوی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، ئێستا ١٣ ئۆتۆمبێلیان دەرچوون بۆ رووداوی ئاگری پووش و پەڵاش لەناو شاری هەولێر و دەوروبەری لە نۆ بنکەی جیاواز بەهۆی ئەم رەشەبایەوە. بەرگریی شارستانی دەڵێت، بەهۆی \"با\"وە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان ئاسان نییە و یەکێک لە ئاگرەکانیش لە شارۆچکەی کۆڕێ بەهۆی برووسکەوە بووە. هەروەها داوای لە هاونیشتمانیان کردووە کە لەکاتی پێویست پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ یاخود ١٢٥ بکەن.", "summary": "لە چەند شوێنێک ئاگر دەکەوێتەوە و بەرگریی شارستانیی هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت \"هاووڵاتییانی خۆشەویست تکایە ئاگاداری خۆتان بن، بەهۆی بەهێزیی با، ئاگر خێرا دەگوازرێتەوە و تەشەنە دەکات، بەتایبەت قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری هەولێر\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0209202014", "category": "kurdistan", "summary_length": 229, "article_length": 406, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 195}, {"article": "لە سەرەتای ئەم ڤیتییەدا نۆرەگرتنێکی دوور و درێژ دەبینن کە خەڵکێکی زۆر بۆ وەرگرتنی بەنزین چەندین کاژێر لە نۆرەدا دەوەستن، ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە لە ٢٤ ـی ئەم مانگەوە وەرگرتنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە هەولێر ببێتە کۆبۆن. ساڵح عەزیز، شۆفێری تاکسییە لە هەولێر و بە رووداوی گوت، \"نزیکەی سێ کاژێرە لە نۆرەی بەنزیندا وەستاوم، ئەوە دووەمجارمە بە دەوری بەنزینخانەکەدا دەسوڕێمەوە و هێشتا بەرمنەکەوتووە. \" خالید حەمەساڵح، مامۆستای خانەنشینە و لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزین باسی لەوە کرد، \"ئەمە سێیەم جارمە بەدەوری بەنزینخانەکەدا دەسووڕێمەوە و هێشتا بەرمنەکەوتووە. \" شۆفێرانی تەکسی بەدەست گرانیی نرخی بەنزینەوە زیاتر گیرۆدەن، نان و قوتی ئەوان لەسەر سووتاندنی ئەو بەنزینەیە کە بە ئەستەم و چاوەڕوانییەکی زۆر دەستیاندەکەوێت. خالیس عەبدوڵڵا، شۆفێرێکی دیکەی تەکسییە و گوتی، \"لە کاژێر ٠٦: ٤٥ بەرەبەیان هاتوومەتە ئێرە، هەیە لە کاژێر ١ ـی شەوەوە هاتووەتە ئێرە، نەورۆزەکەشمان لە نەورۆز ناچێت. \" کێشەی دابەشکردنی ئەو جۆرە بەنزینەش لە بەشێکی بەنزینخانەکانی هەولێر هەیە، لە یەکێک لە بەنزینخانەکان، خاوەنەکەی دوای ئەوەی بە شۆفێرەکان دەڵێ بەنزین نەماوە، شۆفێرەکان باوەڕ بەو قسەیە ناکەن و دەڵێن، هەر زوو پەمپی بەنزینەکەی بەسەردا کوژاندوونەتەوە. رێباز کامەران، شۆفێری تەکسی باسی لەوە کرد، \"کاژێر ١١ دەڵێن بەنزین نییە، خەڵک لە کاژێر ٨ ـی بەیانییەوە نۆرەی گرتووە. \" لە کەرکووکیش وا چەند رۆژێکە نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری دەستیپێکردووە، لەو شارە بە کۆبۆن بەنزینەکە دابەشدەکرێت. محەممەد ئەحمەد، شۆفێرە و دەڵێت، \"بەنزین هەیە بە کۆبۆن دابەشدەکرێت بە ٤٥٠ دینارە، هەیە بێ کۆبۆن دابەشدەکرێت بە ٦٥٠ دینارە و بەنزینی ئەهلیش هەیە بە سەروو هەزار دینارە هەر وەک هەولێر و سلێمانی. \" گرانبوونی نرخی نەوت لە جیهان و نەبوونی هۆیەکانی دیکەی گواستنەوە، ئەو قەیرانەی دروستکردووە، قەیرانێک کە نوێ نییە و ساڵانە چەندین جار روو دەدەن، ئێستا لە هەرێمی کوردستان نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە سەروو هەزار دینارەوەیە.", "summary": "نۆرەگرتنی هاووڵاتییان لە هەولێر بۆ وەرگرتنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری تاوەکو دێت زیاتر دەبێت، بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ ماوەی چەند کاژێرێک لە نۆرەدا دەوەستن تاوەکو بەنزینیان دەستدەکەوێت، ئەوەش بەشێک لە خەڵکی نیگەرانکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2203202220", "category": "kurdistan", "summary_length": 213, "article_length": 1778, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 852}, {"article": "رۆژی شەممە ٢٢ ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران. هەروەها لەبارەی کاروباری خێرخوازی و بایەخی رێکخراوە مرۆیی و خێرخوازییەکان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردستان گفتوگۆکرا. جەختیش لە پێویستیی دەستگرتن بە بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و برەودانی پەروەردەی تەندروست و نیشتیمانی کرایەوە.", "summary": "سەرۆک بارزانی و عەلی قەرەداخی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی لەبارەی کاروباری خێرخوازی و بایەخی رێکخراوە مرۆیی وخێرخوازییەکان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردستان کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220520219", "category": "kurdistan", "summary_length": 162, "article_length": 536, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 227}, {"article": "چۆمان ئەحمەد، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە گەرمیان کردووە هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەگەری چڕبوونەوەی زیاتری شەپۆلەکە هەیە، بۆ پاراستنی تەندروستیی فەرمانبەران و هاووڵاتییان، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا کە دەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران رابگرێت. گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان راگەیاند، راگرتنی دەوام تەندروستی و دەزگا خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە. تاوەکو ئێستا بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، لە گەرمیان بەهۆی خۆڵبارین ٢٣ نەخۆش براونەتە نەخۆشخانەکانی گەرمیان. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی لەبارەی ئەو خۆڵبارینەی کە بەیانیی ئەمڕۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"بۆ سبەی کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت، بەڵام رۆژی چوارشەممە بەرەو کەمبوونەوە و کۆتایی دەچێت. \" هەینى رابردوو شەپۆلێکى دیکەى خۆڵبارین لە عێراق هەڵیکرد و تاوەکو یەکشەممە ٢٢ ـى ئایار بەردەوامبوو. لە مانگى نیسانى ئەمساڵەوە زیاتر لە هەشت شەپۆلى خۆڵبارین عێراقى گرتووەتەوە.", "summary": "بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە باشووری کوردستان کردووە، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا دەوامی فەرمانگەکان رابگرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/230520226", "category": "kurdistan", "summary_length": 114, "article_length": 988, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 444}, {"article": "بەڵگەفیلمی \"پیاوێک لە رەش هەرمێ\" لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداوە، چیرۆکی قادری مەولانپوور دەگێڕێتەوە کە گوندەکەیان رەش هەرمێ هاوکات لەگەڵ کیمیابارانی شاری سەردەشت لە رێکەوتی ٢٧ - ٦ - ١٩٨٧ لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە کیمیاباران دەکرێت و ژمارەیەک لە خەڵکی گوندەکە دەبنە قوربانی. هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فیستیڤاڵ، حەوت بەڵگەفیلمی کوردی و نێودەوڵەتیی نمایش دەکرێن، ١٢ کورتەفیلمی کوردی، حەوت کورتەفیلمی نێودەوڵەتیی، سێ کورتەفیلمی ئەنیمەیشن. چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکە لە ١٧ - ١٢ - ٢٠٢١ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا ١٤٣ فیلم لە ٣٥ وڵاتەوە بەشدارن و ١١٦ فیلم لە کێبڕکێدان، لە فیلمە بەشداربووەکان، ٥٧ فیلمی کوردی هەن، ئەو فیلمانەی بە زمانی ئینگلیزین و ژێرنووسی کوردییان بۆ کراوە، فیلمە بیانییەکانی بە زمانی دیکەن، وەک فارسی و فەرەنسی، ژێرنووسی کوردی و ئینگلیزییان بۆ کراوە.", "summary": "لە چوارچێوەی پێنجەمین رۆژی چالاکییەکانی پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی، ٣٧ فیلم لە بەشە جیا جیاکان نمایش دەکرێن، لەوانە بەرهەمێکی تۆڕی میدیایی رووداو نمایشکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2112202130", "category": "kurdistan", "summary_length": 173, "article_length": 821, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 375}, {"article": "موقەدەمی مافپەروەر، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"کاژێر ١١: ٠٠ی شەوی رابردوو شەڕێک لەنێوان دوو دراوسێ لە ناحیەی قوشتەپە دروستبووە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەچنە شوێنی مەبەست بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن، دواتر دەرکەوتووە کە کوژراوێک و ٥ بریندار هەن\". بە گوتەی هۆگر عەزیز دوو تیمیان بۆ بەداداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە پێکهێناوە، \"تاوەکو کاژێر ٧ی بەرەبەیان تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە کارکردن بەردەوامبوون، لە بەدواداچوونەکانیشمان، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانییان تۆمەتباران دەستگیر بکەن\". سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکەش گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، لەو رووداوە \"کەسێک بەناوی (کۆسرەت زرار ئەحمەد) تەمەن ٢٦ ساڵ، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە کوژراوە\". هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشدا لەسەر رووداوەکە تاوەکو ئێستا ٦ کەس دەستگیرکراون کە بەشداربوون لە شەڕەکە، واتە سەرجەم \"تۆمەتبارەکان و بکەری سەرەکیی تاوانەکەش کە تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامدابوو بەپێی ماددەی ٤٠٥ دەستگیر کراون. \"", "summary": "بەهۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێ لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کەسێک کوژرا و ٥ی دیکەش برینداربوون، گوتەبێژی پۆلیسی شارەکەش رایدەگەیێنێت، سەرجەم تۆمەتبارەکان و بکەری تاوانی کوشتنەکەش دەستگیر کراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2006202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 203, "article_length": 974, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 459}, {"article": "د. مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند: \"لەگەڵ پێنج حوکمدراوەکەی دەڤەری بادینان ئەوانەی کە لەلایەن دادگەوە حوکمیان بۆ دەرچوو، هەورەها لەگەڵ بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی (کە ئەویش حوکمدراوە) کۆبووینەوە لە رەوشی تەندروستی و بارودۆخی ئەوان بەگشتیمان پرسی\". سەبارەت بە تەندروستیی حوکمدراوان و راگیراوان، د. مونا گوتی: \"تەندروستییان باشە، هەندێک کێشەی بچووک هەن وەکو هەستیاری و ئەوەش هەر روودەدات و ئاساییە، هەروەها زۆر پرسیارمان لێکردن و زۆر بەئازادانە وەڵامی هەموویان دایەوە\". سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئاشکراشیکرد دەستەکەیان راپۆرتێکی لەبارەی رەوشی حوکمدراوان ئامادەکردووە و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناردووە، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە و ئەو لایەنانەی ئاڕاستەیان کراوە ئاشکرابکات، تەنها گوتی: \"راپۆرتێکی نهێنییمان ئامادەکردووە کە زۆر بە وردی و بەڕەچاوکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کارمانکردووە و هەڵسەنگاندنمان کردووە، راپۆرتەکەمان ناردووە و چاوەڕوانی ئەو لایەنانە دەکەین بۆ ئەوەی بزایین دەتوانین چییان بۆ بکەین\". رۆژی دووشەممە ٥ی تەمموزی ٢٠٢١، شاندێکی دەستەی مافی مرۆڤ کە لەسەرۆکی دەستە و دوو راوێژکاری دەستەکە پێکهاتبوون سەردانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتییان لەهەولێر کرد و بەپێی سەرۆکی دەستە پرسیارییان لەبارەی رەوشی بەندیخانە و ئاستی پابەندبوون بە بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و پەیڕەوکردنی رێککارە یاساییەکانی مافی مرڤ لەکاتی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە و مانەوە لە بەندیخانەکانی ئاسایش کردووە. سەرۆکی دەستەی مافی هۆکاری سەردانەکەی کە یەکەم سەردانی دەستەکەیە بۆ لای گیراوانی بادینان، گوتی: \"سەردانەکە بۆ ئەوە بوو بزانم دۆخیان چۆنە، چونکە ئەو زانیارییانەی لەسەر ئەوان هەمانبوون زیاتر لە میدیاوە وەرمانگرتبوون و ئەوەش زانیاریی دژیەک و جۆراوجۆریان تێدابوو، بۆیە بۆ پشتڕاستکردنەوە و راستی و دروستی ئەو زانیارییانە سەردانمان کردوون، بۆ ئەوەی ئاگاداری رەوشییان بین\". لە ١٦ ـی شوباتی ٢٠٢١ دادگەی تاوانەکانی دووی هەولێر لە دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادیناندا هەریەک لە ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار محەممەد زێباری و هاریوان عیسای بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، بڕیارەکەش کاردانەوەی زۆر و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. دواتر هەر یەک لە دادگای تەمیز و دادگای پێداچوونەوە حوکمەکانیان وەک خۆی پەسندکرد.", "summary": "شاندێکی دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی شەش حوکمدراوی بادینان و دوو لە هاوڕێیەکانیان دەکات و راپۆرتێک لەبارەی رەوشی ئەوانەوە دەداتە چەند لایەنێکی بەرپرس، سەرۆکی دەستەش دەڵێت: \"ئەوانەی سەردانمان کرد تەندروستیان باش بوو\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/080720217", "category": "kurdistan", "summary_length": 212, "article_length": 2060, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 901}, {"article": "موقدەمی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی هاونیشتمانییەک بەناوی محەمەد شێرکۆ نەسروڵڵا، لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ هێندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو. \" بە گوتەی دووکاندارێک کە شایەتحاڵی رووداوەکە بووە و قسەی بۆ پۆلیسی گەرمیان کردووە، \"ئەو گەنجە لە مارکێتەکەی ئەو کاریکردووە، لەکاتی پاککرنەوەی ئاوەڕۆی مارکێتەکە بە شیشی سەب، کارەبا گرتوویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. \" عەلی جەمال قدووری ئەوەشی گوت کە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و \"خاوەنی مارکێتەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤١١ بەندکراوە. \"", "summary": "گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ گەنجێکی ١٦ ساڵان لە کەلار کە کاری کرێکاری کردووە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/091020218", "category": "kurdistan", "summary_length": 132, "article_length": 739, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 348}, {"article": "هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی پرسی، لەبارەی ئەو کۆبوونەوانەی ئەمڕۆ ئەنجامتاندا، هەموو لایەنەکان بە گرنگییەوە باسیان کرد، پێتان وایە ئەنجام و کاردانەوەکانی چی دەبێت؟ سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەڵامی دایەوە \"خۆی بەڕای من خودی سەردانەکە بۆ بەغدا و دانیشتن لەگەڵ بەرپرسان هەنگاوێکی زۆر باشە و پێم وایە ئەم پەیوەندییە دەبێت بەردەوام بێت. \" نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، \"ئێمە دوای پەسندکردنی یاسای بودجە بە پێویستمان زانی ئەم سەردانە بۆ بەغدا بکەین و یەکەم شت سوپاسی فراکسیۆنەکان بکەین.. کێشەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا تەنیا پەیوەندی بە بودجەوە نییە، پەیوەندی بە بابەتی ماددەی ١٤٠ ـەوە هەیە، پەیوەندی بە کەرکووک و شنگال شوێنەکانی دیکەوە هەیە. ئەوەی کە گرنگە ئێمە دەبێت پێکەوە چارەسەر دابنێین بۆ هەموو ئەو کێشانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن. \" سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێی وایە، بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، عێراق بەرەو سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی دەڕوات و هەر پێشکەوتنێک لەوبارەیەوە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە و لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقە بە شێوەیەکی گشتی. فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەوە ئاماژەی بەوە کرد، \"بۆ ئەوەی سەقامگیری و پەیوەندییەکی دروست لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت، ئەم سەردانانە گرنگن... کۆبوونەوە و سەردانی بەردەوام هاوکار دەبێت بۆ تێگەیشتنێکی هاوبەش و نەهێشتنی کێشەکان. \" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گوتەی فەلاح مستەفا، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ١٨ ساڵ لەدوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق کێشەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە، بۆیە دەبێت هەولێر و بەغدا لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و بە جیددی ئەو پرسانەی کە هەن بە راشکاوی قسەیان لەسەر بکەن و کار بۆ چارەسەرکردنیان بکەن. باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ١٧ ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو له‌لايه‌ن لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیکرایەسەر و سووتێندرا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌نابی به‌رپرسی لق و كارگێڕ و ئه‌ندامانی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ هاتین بۆ ئێره كه به‌داخه‌وه ئه‌و رووداوه‌ی روویدا هه‌ندێك كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌و شته‌یان به‌سه‌ر باره‌گای پارتی هێنا لێره، ئه‌مڕۆ هاتین بۆ لق بۆ سه‌ردانی براده‌ران و داكۆكيمان له‌سه‌ر پشتگیریی خۆمان كرده‌وه بۆیان و ئه‌وه‌ی په‌نا به‌خوا له‌ده‌ستمان بێت بۆ پشتگیریكردنیان ده‌یكه‌ین و هیوادارین یاسا رێگه‌ی خۆی وه‌رگرێت كه ئه‌وان سكاڵايان تۆمار كردووه. هیوادارین یاسا سه‌روه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه هۆى ئه‌وه‌ی ئه‌م باره‌گایه بسووتێنرێت، بدرێنه دادگە و یاسا سه‌روه‌ر بێت له‌وه‌ی كه چ بڕیارێك ده‌دات. \" سەردانە دوو رۆژییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە دەستی پێکرد، دوێنێ لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، جێنین هێنس پلاسخارت و فائق زێدان کۆبووەوە. ئەمڕۆش حەوت کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجامداوە.", "summary": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا دوای سەردانی رەوتی سەدر، سەردانی بارەگا سووتاوەکەی پارتی لە بەغدا کرد، لەوێ قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی سەردانەکەی ئاماژەی بەوە کرد، \"کێشەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا تەنیا پەیوەندی بە بودجەوە نییە... و دەبێت پێکەوە چارەسەری کێشەکان دابنێین. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1104202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 304, "article_length": 2612, "summary_token_count": 130, "article_token_count": 1139}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠ - ٠٣ - ٢٠٢٢ بەڕێوبەراتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، \"پۆلیسی فریاکەوتن سێ کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمێل و دەستیان بەسەر ٢٠٠ تایەی ئۆتۆمبێلدا گرتووە، کە بۆ سووتاندن ئامادە کرا بوون\". بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبیل و تەقەکردن قەدەخەیە. ئەمڕۆ لە شار و شارۆچکە و ناوچەکانی کوردستان پێشوازیی لە ساڵی نوێی کوردی کرا. بەشێک لە هاونیشتمانییان لە باشووری کوردستان لەو رێوڕەسمەدا تایە دەسووتێنن کە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاماژەی پێداوە، قەدەخەیە.", "summary": "بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون، هەروەها دەستیشیان بەسەر ٢٠٠ تایەی ئۆتۆمبێلدا گرتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2003202232", "category": "kurdistan", "summary_length": 179, "article_length": 545, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 260}, {"article": "كێشەكە پەیوەندیی بەوەوە هەیە كە ماوەی نزیكەی ساڵێك زیاترە ژمارەیەك لە خاوەن دووكانەكانی عەلوەی سلێمانی كۆمەڵێك ئۆتۆمبێلیان بە كرێ گرتووە بۆ ئەوەی بارەكانیان لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە بۆ ببنە نێو عەلوەی سلێمانی. نوێنەری شۆفێرە بارهەڵگرەكانی دەروازی سنووری باشماخ لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو ئەوەی خستەڕوو کە بە بڕیاری ١٧ فەرمانگە و لایەنی حكومی، شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی بۆیان نییە لە دەروازەكانەوە باری سەوزە و میوە بهێنن. عەتا عەلی، گوتەبێژی شۆفێرانی بارهەڵگری دەروازەی سنووریی باشماخ رایگەیاند: \"ئەم گرفتە زیاتر لە ١٠ ساڵە هەیە. لە دوای ٢٠١٣ وە کە قەیران سنووردار بوو، بارەکان سنووردار بوون. گرفتەکە لە هەفتەی رابردووەوە تەقیوەتەوە، ئەگەرنا ئێمە لە ٢٠١٧ وە سکاڵامان کردووە. دوای ئەوە پارێزگاری سلێمانی بە فەرمان لیژنەیەکی پێکهێنا کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن. لیژنەکە دواتر کۆنووسێکیان ئامادە کرد کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی عەلوەی سلێمانی لە هیچ شوێنێک کار نەکەن، چونکە مۆڵەتی فەرمییان نەبوو. ئەم فەرمانە وەزارەتیش پەسندی کردووە. \" بەڵام شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی ئەوە رەت دەكەنەوە كە بۆیان نەبێت لە سەرجەم دەروازەكانەوە بار ببەن و ئەوەش باس لەوە دەکەن کە هەر لەسەر ئەو گرفتەی لەگەڵ شۆفێرانی بارهەڵگری دەروازەی باشماخ بۆیان دروست بووە، هەشت شۆفێریان بۆ چەند كاژێرێك لەلایەن شۆفێرانی بارهەڵگری باشماخەوە رفێنراون. سەروەر عەلی، سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی لەوبارەیەوە گوتی: \"ئێمە لە ساڵانی دەیەی ٩٠ی سەدەی پێشووەوە لە دەروازەی باشماخدا کار دەکەین و ئەمان کێشەیان بۆ دروست کردووین. ئێمە دەتوانین لە دەروازە سنوورییەکانی دیکەیشدا کار بکەین. \" شۆفێرانی دەروازەی سنووریی باشماخ ئەوە بە قۆرخكردنی كارەكانیان و بێرزقكردنیان ناو دەبەن و دەڵێن خاوەنی دووكانی عەلوەی سلێمانی زیانیان بەوان گەیاندووە، چونكە زیاتر لە ٥٠٠ ئۆتۆمبێلیان بۆ گواستنەوەی بارەکانیان بە كرێ گرتووە بەبێ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە مۆڵەتی كاركردنیان هەبێت. بۆ چارەسەری ئەو كێشەیان ماوەی سێ رۆژە شۆفێرانی هێڵی دەرەوازی سنووریی باشماخ و شووشمێ و سەیرانبەن بە جیا لە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گرد دەبنەوە. ئێستا هەردوو لایەنی كێشەكە گرفتەكەیان بردووەتە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی چاوەڕێی بڕیاری یەكلاییكەرەوە دەكەن. جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە داوا لە هەردوو لایەنی گرفتەكە دەكات بۆیەكلایی كردنەوەی كێشەكەیان چاوەڕی حكومەت و ئەنجوومەنی پارێزگای بكەن. بەرزان محەممەد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: \"لە کۆنووسەکەدا زۆر بە روونی بابەتەکە خراوەتەڕوو. جێبەجێکردنی کۆنووسەکە پێویستی بە پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش هەیە. ئێمە خۆمان بە نوێنەری هەردوو لایەن دەزانین و لەو بارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین. ئەوەی کارتی رێگەپێدانی نییە، نابێت بار بگوازێتەوە. \" دوو رۆژە شۆفێرانی دەروازی سنووریی باشماخ لە رێگەی نێوان سەیدسادق و سلێمانی رێگە لە هاتنەناوەوەی سەوزە و میوەی عەلوەی سلێمانی دەگرن. ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت ئەوا كێشە لە هێنانی سەوزە و میوە بۆ سلێمانی دروست دەبێت و ئەگەری سەرهەڵدانی كێشەی كۆمەڵایەتیشی لێ دەكرێت. هەر پەیوەست بەو گرفتەوە خاوەنی دووكانەكانی عەلوەی سلێمانی بڕیاریان داوە لە رۆژی هەینی ٢٠٢١/٠٣/٠٥ ـەوە دەرگای دووكانەكانیان دابخەن تاوەكو ئەو گرفتەیان لەگەڵ بارهەڵگرەكانی دەروازەی باشماخ بۆ چارەسەر نەكرێت نایانكەنەوە.", "summary": "لەسەر هێنانی باری سەوزە و میوە لە دەروازە سنوورییەكانەوە، چەند رۆژێكە كێشە كەوتووەتە نێوان شۆفێرانی هێڵی دەروازی سنووریی باشماخ و عەلوەی سلێمانی. هەردوو لایەن یەكدی بەوە تۆمەتبار دەكەن کە بە نایاسایی باری سەوزە و میوە دەگوازنەوە و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش، داوا لە هەر دوو لایەنەكە دەكات چاوەڕێ بن تا كێشەكەیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی داهاتوودا یەکلایی دەکرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/030320219", "category": "kurdistan", "summary_length": 400, "article_length": 3008, "summary_token_count": 183, "article_token_count": 1358}, {"article": "منداڵەکە لە زگماکەوە نەخۆشە و دوایین راپۆرتی پزیشکی بۆی نووسیوە، سێ لە بۆڕییەکانی دڵی کێشەیان هەیە. ئەو سەرباری نەخۆشییەکەی کوڕێکی زیرەکە و باسی کێشەی تەندروستیی خۆی و خراپیی بژێوی ژیانی دەکات. منداڵە نەخۆشەکە دەڵێت، \"بەردەوام هەناسەم تەنگ دەبێت، بەتایبەت لەکاتی نانخواردن و خەوتن هەناسەم بۆ نادرێت، لە قوتابخانەش ناتوانم زۆر خۆڕاگربم وەک هاورێکانم. \" منداڵەکە خوشکێكی تەمەن ١٣ ساڵیشی هەیە، باوکی منداڵەکان کرێکارە و حەوت مانگە پارەی کرێی خانوو، ئاو و کارەبایان بۆ نەدراوە. باوکی منداڵە نەخۆشەکەی کەرکووک دەڵێت، \"کاری خەباتە دەکەم، رۆژی بە ١٥ هەزارە و هەموو رۆژ کارم نییە، هەفتانە رۆژێک یان دوو رۆژ کارم دەست دەکەوێت، ئەویش نازانم بیدەمەوە بە قەزر، چارەسەری منداڵەکەم، خەرجی ماڵەوە یان کرێ خانوو، بە راستی فریای هیچ ناکەوم. \" بەهۆی نەخۆشیی کوڕەکەیان و تێچووی رۆژانەی خێزانەکەیان، زۆر جار بۆ ژەمەکانی رۆژ بێ خۆراک دەمێننەوە. دایکی ئەو منداڵە نەخۆشە دەڵێت، \"بەخوا خەڵک هاوکاریمان نەکەن، منداڵەکانم لە برسان دەمرن، باوکی ناتوانێت پارە بۆ نەخۆشیی کوڕەکەمان و تێچووی رۆژانە پەیدا بکات. \" بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو پشکنینی منداڵە نەخۆشەکەی کەرکووک دەباتە لای پزیشکێک، پزیشکەکەش دەڵێت، چارەسەری منداڵەکە لە کوردستان هەیە. لوقمان عبدولنەبی، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی بە رووداوی گوت، \"ئەو منداڵە چەند جارێک هاتووەتە لای ئێمە، چارەسەرەکەی لە سەنتەری دڵە لە شاری هەولێر، پێویستە قەستەرە و باڵۆنی بۆ بکرێت، ئەو چارەسەری لە سۆران نییە\". ئەو خێزانە هەژارە خەڵکی پارێزگای کەرکووکن، ١٤ ساڵە نیشتەجێی گەڕەکی شەهیدانی بەختیارین لە سۆران.", "summary": "منداڵێکی کەرکووکی تەمەن شەش ساڵ باری تەندروستیی ناجێگیرە و چارەسەری منداڵەکەش لە هەولێر هەیە، بەڵام بەهۆی هەژارییەوە خێزانەکەی پارەی چوونە هەولێریان نییە و ناتوانن چارەسەری کوڕەکەیان بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2012202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 188, "article_length": 1454, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 675}, {"article": "فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند \"بەداخەوە کاژێر ٠٢: ٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی (هەولێر - پیرمام) لەنزیک ئەکوا تارین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامریی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستدا و لەپاش دەرچوونی لە شەقام و سەرکەوتن بۆسەر دوورگەی ناوەند، خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەبا و بناخە کۆنکرێتییەکە و لەژێر زەوی دەریهێنا، ئینجا وەستا\". بەهۆی رووداوەکەوە، شۆفێرەکە، کە بە تەنیا بووە، گیانی لەدەستداوە و زیانی ماددیش کەوتووەتەوە. فازڵ حاجی دەڵێت، بە \"سەیرکردنێک بۆ هەڵوەشانەوەی ئۆتۆمبێلەکە و دەرهێنانی کۆنکرێتی ستوونی کارەباییەکە، شاهیدە لەسەر ئاستی خێراییەکە کە ئۆتۆمبێلەکە پێی رۆیشتووە و بووەتە هۆی ئەم کارەساتە\". گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر وەکو ئاماژەیەک بەوەی کە تیژڕۆیی هۆکارێکە بۆ نزیکبوونەوە لە مردن، لە سەرەتای قسەکانیدا نووسیویەتی \"تیژڕۆیی لەپێناو مردن\". فازڵ حاجی دەڵێت \"ئێمە تەنها دەڵێین تکایە خۆتان زووتر بەرەو پیری مەرگ مەڕۆن، چونکە ژیان زۆر گەورەترە لەو هەستە کاتیەی کە بەهۆی تیژڕۆییەوە بۆت دروستدەبێت\".", "summary": "گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، کاژێر ٠٢: ٠٠ی بەرەبەیان لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام لەنزیک ئەکوا تارین، بەهۆی تیژڕۆییەوە ئۆتۆمبێلێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و بەو هۆیەشەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020720213", "category": "kurdistan", "summary_length": 205, "article_length": 925, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 465}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٨ - ١١ - ٢٠٢١ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"قەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووانی لافاوەکە، سبەی دەچێتە قۆناخی کردەییەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی گەیشتنی ٣ ملیار دینارەکەی بەغدا ناکەین\". رۆژی ٣٠ - ١٠ - ٢٠٢١ بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر، لە چەند شوێنێکی هەولێر لافاو دروستبوو، بە تایبەتیش لە گوندی کۆری و شاری زێڕین. بەپێی راگەیێندراوێکی ئەوکاتەی نووسینگەی پارێزگای هەولێر، بەهۆی ئەو لافاوەوە ٥٠٠ خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بە تەواوی لەنێوچوون، هەروەها ١٣٠ ئۆتۆمبێل بەر لافاو کەوتوون و لەکارکەوتوون. ١٢٧ خانوو، دوو قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕەکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکانیش زیانیان بەرکەوتووە. بەڵام ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی ماڵە زیانبەرکەوتووەکان زیادیکردووە بۆ ٦٣٠ ماڵ و سەرجەمیشیان قەرەبوو دەکرێنەوە. رۆژی ٠٢ - ١١ - ٢٠٢١ جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە لەگەڵ ٢٠٠ ملیارەکەی ئەم مانگە، سێ ملیار دیناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی لافاوەکەی رۆژی شەممەی هەولێر بنێرن.", "summary": "پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق ئەو سێ ملیار دینارەی نەناردووە کە بڕیاریداوە وەکو قەرەبووی زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دابینی بکات و گوتیشی: \"بۆ قەرەبووکردنەوە، چاوەڕێی حکومەتی عێراق ناکەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/081120215", "category": "kurdistan", "summary_length": 216, "article_length": 1104, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 523}, {"article": "رۆژی یەکشەممە، ١٣ی ئاداری ٢٠٢٢، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی پرسی هەڵبژاردن کۆبوونەتەوە، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢، بە رووداوی گوت: \"نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک و هەندێک پرسی وەک کەمکردنەوەی کورسی کۆتا و بازنەی هەڵبژاردن و کۆمەڵێک پرس بوون کە رای جیاوازیان لەسەر هەبوو\". یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ، نەوەی نوێ دەیانەوێت کورسی کۆتا بەگوێرەی شایستەی راستەقینەی پێکهاتەکان بێت، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: \"ئەوە بابەتێکی نەگۆڕە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و روونادات\"، لە بارەی دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژارندا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە نابێت رووبدات \"چونکە حیزبە بچووکەکان ناهێڵێت و ناوچەگەریی تۆخ دەکاتەوە\". بزووتنەوەی گۆڕان بە گوتەی خۆیان مەبەستیانە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، ئەوان هەر لە ساڵی رابردووەوە، وەک یەکەم فراکسیۆن پێشنیازێکی یاساییان پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بە گوتەی گۆڵستان سەعید، گوتەبێژی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان، کە ئەمڕۆ بە رووداوی راگەیاند: \"ئەو داواکاریەی ساڵی رابردوو پێشکەشی پەرلەمانمان کرد باشترین بەڵگەیە و دەرخەری ئەوەیە کە دەمانەوێت یاساکە بخرێتە بواری جێبەجێکردن و مەبەستمانە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت\". پێشەوا هەورامی بە پێچەوانەوە دەڵێت: \"گومان لە داوای ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێت، چونکە نایانەوێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەریش لە بارەی ئەو پرسانە نەگەیشتینە رێککەوتن ئێمە کۆمسیۆن کارا دەکەینەوە\". وەک گوڵستان سەعید دەڵێت، هەمواری یاساکە یەکێکە لە هەنگاوەکانی زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردن، بابەتەکە تەنیا ئەوە نییە کۆمسیۆن کارابکرێتەوە، \"یاسای هەڵبژاردن کەموکورتی هەیە و هەموو هێزە سیاسییەکانیش ئەوە دەزانن تەنانەت ئەوە هێزانەش، کە لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاساکەدا نین\". بازنەی هەڵبژاردن، کورسی کۆتا و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، ئەو پرسانەن کە بە گوتەی گوتەبێژی فراکسیۆنی گۆڕان، \"تەنیا پارتی و هاوپەیمانەکانیان لەگەڵیدا نین\". لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا لە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، گوڵستان سەعید، گوتی: \"ئەگەر یاسا هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە فریا ناکەوین هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکەین، تەنیا چارەسەر ئەوەیە بە زووترین کات هێزە سیاسییەکان ئەوانەی پێشنیازیان هەیە، پێکەوە دانیشین و رێککەوتن لەسەر خاڵەکان بکەین، چونکە ئەمە پرسێکی نیشتیمانییە، ناکرێت ئیرادەی لایەنێکی سیاسی بەسەردا زاڵ بێت\". گوتیشی: \"تاوانی کەس نییە کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا نەکرێت، ئەوە پەیوەندی بە هێزێکی سیاسی دیاریکراو نییە، ناکرێت تەنیا لەبەر ئەوەی دەزانین فریا ناکەوین کار بە یاسایەکی رابردوو بکەین. \" شێرکۆ جەودەت، گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە رووداوی گوت: \"نەگەیشتووینەتە هیچ رێککەوتنێک، چونکە یەکگرتوو، کۆمەڵ، نەوەی نوێ، گۆڕان، یەکێتی، دەیانەوێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، بازنەی هەڵبژاردن بکرێتە چوار بازنە و ژمارەی کورسیی کۆتاکان بەگوێرەی شایستەیی راستەقینەی خۆیان بێت، بەڵام پارتی ئەوەی نەدەویست\". لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. شێرکۆ گوتی: \"دەتوانرێت هەموو ئەو گۆرانکارییانە بکرێت و هەڵبژاردنیش لە کاتی خۆیدا بکرێت، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە یاساکە هەموار نەکرێتەوە. \" ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە ١١ - ٠٦ - ٢٠٢٢ ماوەی یاسایی کۆتایی پێدێت، ٢٤ - ٢ - ٢٠٢٢ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی بۆ کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد و ١ - ١٠ - ٢٠٢٢ی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریکرد.", "summary": "سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی پرسی هەڵبژاردن کۆبوونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، کورسی کۆتا، هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بازنەی هەڵبژاردن ئەو پرسانەن کە فراکسیۆنەکان لەسەری کۆک نین. گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: \"چاوەڕوانین ئەگەر نەگەیشتینە رێککەوتن، خۆمان کۆمیسیۆن کارا دەکەینەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1503202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 326, "article_length": 3335, "summary_token_count": 147, "article_token_count": 1482}, {"article": "رۆژی یەكشەممە ١٧ ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد. بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا. سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشکیان خستووەتە سەر قۆنخی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواستووە كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن \"ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیریی و راستەڕێبوونی پرۆسەی سیاسیی عێراق\". بەپێی دوایین ئەنجامەکان کە درەنگانی شەوی شەممە ١٦ - ١٠ - ٢٠٢١ راگەیێندرا، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٣ کورسیی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانیی عەزم ١٢ کورسی.", "summary": "سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کە بەپێی دوایین ئەنجامەکان ١٢ کورسیی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە، بۆ تاوتوێی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن سەردانی سەرۆک بارزانی کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1710202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 173, "article_length": 641, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 302}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی سوپای تورکیا و میت ئەنجامدراوە. هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو کە دوای بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەکان چووە شوێنی رووداوەکە ئاماژەی بەوە کرد، \"چوار کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا گیانیان لەدەستداوە. \" بەهۆی سەختیی بۆردوومانەکەشەوە، تەرمی گەریلاکانی پەکەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا سووتابوون. ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری تۆیۆتا بوون، موختاری گوندی دیلیا کە شایەتحاڵی رووداوەکەش بوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە نزیکەی کاژێر ١٠: ٠٠ ـی شەو بووە، [شەوی پێنجشەممە ٢٠ - ٥ - ٢٠٢١]. گوتیشی، گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچانە هەن و هاتووچۆ دەکەن. ئەو موختارە داوای لە گەریلاکانی پەکەکە کرد، کە خۆیان زۆر لە ناوچەکان دەرنەخەن، گوتی، \"هەم بۆ ئێمە خراپە، هەم بۆ ئەوان، چونکە خەڵکی ئێمە دەترسن. \" گوندی دیلیا سەر بە شارۆچکەی مانگێشکە و نزیکەی ٢٠ ماڵی لێ دەژین. لە ٢٣ ـی مانگی نیسانی رابردوو تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسکە - چڕنووکی هەورەتریشقەی بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێکرد. بۆردوومانکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی گەریلاکانی پەکەکەش لەو ناوچەیە بۆ یەکەم جار بوو لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە. هەر بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە تاوەکو ئێستا دوو گوند بەتەواوی چۆڵکراون و بەشێک لە دانیشتووانی چەند گوندێکی دیکەش ماڵەکانیان جێهێشتووە. پەکەکە لەبارەی ئەو هەرێمانەی کە تورکیا هێرشی کردوونەتەسەر ئاماژە بەوە دەکات، ٤٠ ساڵە لەوێ خەبات دەکات و لە \"داگیرکەر\" دەیپارێزێت. \"ئێمە ئەم ئەشکەوتانە دەکەینە گۆڕستان بۆ سوپای تورک. \" هاوکات رۆژی دووشەممە ٢٣ - ٥ - ٢٠٢١، پەکەکە ڤیدیۆی هێرشی هێزە ئاسمانییەکانی بۆسەر سەربازانی تورکیا لە چیای زەندورا بڵاوکردەوە. میدیای پەکەکە دەڵێت، \"هەردوو چالاکییەکە بەشێوەی سەرکەوتووانە ئەنجامدراون. \" بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئایا هیچ سەربازێکی تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراوە یان نا.", "summary": "٢٠ ـی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلیان لە رێگەی گوندی دیلیای سەر بە شارۆچکەی مانگێشکێ لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج، تورکیا دەڵێت، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار گەریلای پەکەکەیان کوشتووە کە دووانیان \"پلەیان بەرزبووە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2405202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 229, "article_length": 1720, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 814}, {"article": "ئەنوەر حاجی عوسمان، بریکاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بەداخەوە نەسرەدین هەورامی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. ئەو لە ساڵی ١٩٦١ وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و بوێر بووەتە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان. \" بریکاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات، کە نەسرەدین هەورامی \"لە زۆربەی هێرشەکان بەرامبەر دوژمن وەستاوە و لە شەڕەکاندا بەشداربووە و خۆیشی بۆ شۆڕش وەک مێژوویەک بووە. \" ئەنوەر حاجی عوسمان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت \"سەرۆك بارزانی بەردەوام ئاگای لە تەندروستی کاک نەسرەدین هەورامی بوو، بە تایبەت کە تووشی کۆرۆنا بوو بڕیار بوو ئەمڕۆ بە فڕۆکەی تایبەت رەوانەی دەرەوە بکرێت، بەڵام گورچیلەکانی لە کارکەوتن و مەرگ مەودای نەدا. \" تەرمی نەسرەدین هەورامی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی کەسنەزان لە هەولێر بەخاکسپێردرا.", "summary": "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نەسرەدین هەورامی، یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/171220203", "category": "kurdistan", "summary_length": 121, "article_length": 786, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 348}, {"article": "ئێواره‌ى رۆژی يه‌كشه‌ممه ٠٩ - ٠١ - ٢٠٢٢ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازىی لە كريستينه لامبرێشت، وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا به ياوه‌ريى سه‌رۆكى ليژنه‌ى به‌رگري له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى سه‌ربازى و ديپلۆماسى كرد. لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌ياندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا هاوڕا بوون كه \"شه‌ڕى دژى داعش هێشتا كۆتايى نه‌هاتووه و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌وروپا و رۆژئاواشن\". بەپێی راگەیێندراوەکە، له کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به گشتى تاوتوێ كراون. نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى خۆى و حكومه‌تى نوێى ئه‌ڵمانيا و ساڵى تازه‌ى له لامبرێشت و هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا كرد و سه‌ردانه‌كه‌ى \"له‌م قۆناخه هه‌ستياره‌ى عێراقدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا\"، هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد \"بۆ پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا\"، جه‌ختى له‌وه‌ش كرووەتەوە كه \"هه‌ڕه‌شه‌ى داعش كۆتايى نه‌هاتووه و نه‌هێشتنى تيرۆر ته‌نيا له رێى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكوو هه‌نگاو سياسيشى پێويسته\". هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى گه‌ل و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و رۆڵ و ئاماده‌یی ئه‌ڵمانياى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆيى و هاريكارى و په‌ره‌پێدان، به‌تايبه‌تى يارمه‌تيى مرۆيى بۆ لێقه‌وماوان و قوربانييانى شه‌ڕ له هه‌ردوو پێكهاته‌كانى ئێزدى و كريستيان. وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی بۆ کراوە، لامبرێشت وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامیی پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، \"گه‌شبينيى خۆى به داهاتووى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى ئه‌ڵمانياى بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنى داعشدا، دووپات كرده‌وه\". دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، جموجۆڵى داعش له سووريا، ره‌وشى كه‌مپى ئه‌لهۆڵ و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو. لە کۆبوونەوەی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەریەکە لە دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا؛ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە؛ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداربوون.", "summary": "وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا لەسەر هەندێک پرس هاوڕا بوون؛ وەزیرە ئەڵمانییەکە گەشبینیی خۆی بۆ داهاتووی کاری هاوبەش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0901202218", "category": "kurdistan", "summary_length": 245, "article_length": 2519, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 1119}, {"article": "ئەو ئافرەتە ناوی کوردەیە و لە قەزای سلۆپیی سەر بە شرناخە. بە گۆرانی گوتن گلەیی و گازاندە و دەردە دڵی خۆی دەکات، ئەو دەنگبێژە کوردە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بۆ باوکی بە زۆری بەشوودراوە، ئەو ناڵە و کەسەرەی لە دڵی ئەودا دەردەچێت، لەبەر بەشوودانە ناچارییەکەیەتی کە بەر لە ٤٠ ساڵ لە تەمەنی منداڵیدا بەشوودراوە. کوردە عیسا قسەی بۆ رووداو کرد، دەڵێت، \"ئەو ئێوارەیەی خودا منی بە دونیا ئاشنا کرد، باوکم لە جووتکردن بوو، کاتێک باوکم لە جووت گەڕایەوە، داپیرەم چووە پێش باوکم و گوتی عیسا مزگێنیم دەوێت کچێکتان بووە، باوکم دایکمی زۆر خۆشدەویست. دایکم گوتی باوکت هات و پەڕۆیەکەی سەرتی لابرد و گوتی قوربانی کچی خۆم بم، کچی من چەند جوانە، بەخوا ئەو کچەی خۆم بۆخۆم بەشوو دەدەم\". لە باسی شووکردنەکەیدا کوردە دەڵێت، \"تەمەنم ١١ ساڵان بوو، لە کۆڵان یاریم دەکرد، ژنێک بەلای ئێمەدا تێپەڕی و منیش بەکچە هاوڕێکەم گوت ئەمە خاڵۆژنی منە و دەچێتە ماڵی ئێمە من دەچمەوە ماڵێ، کە چوومەوە ماڵێ بینیم دایکم دەگریا، گوتم دایکە بۆچی دەگری؟ گوتی باوکت تۆی بۆخۆی بەشووداوە.. سەریان لە خەنە نام و دهۆڵ و زوڕنا لێدرا و کەیفیان خۆشبوو، دەستی بووکیان گرت، بوکێکی منداڵ، نەفام و گوناهـ بووم، خودا ئەو زوڵمە قبووڵ نەکات\". بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەپێی یاسای باری کەسی لە تورکیا، بەشوودانی منداڵ بە زۆری تاوانە، سەرەڕای ئەو راستییەش بەپێی ئاماری دامەزراوەی دانایان بە ناوی تویكێ لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨، (١٠٢٩) منداڵ و لە ساڵی ٢٠١٩ (٩٤٠) منداڵ ژنیان بۆ هێندراوە، هەر بەپێی ئاماری ئەو دامەزراوەیە، لە ساڵی ٢٠١٨ (٢٠٨٠٩) و ساڵی ٢٠١٩ (١٧٠٤٩) منداڵی کچ بەشوودراون، کۆمەڵەو دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە مافی منداڵان دژی ئەو پرۆسەیە کار دەکەن و لە بەرامبەر بەشوودانی بەزۆی کچان و ژنهێنان لە تەمەنی منداڵیدا ناڕەزایەتیان پیشانداوە. گازاڵ بایرام، یاریدەدەری سەرۆکی بارۆی ئامەد و بەرپرسیاری ناوەندی مافی منداڵ لە بارۆی ئامەد ئاماژە بەوە دەکات، یەکەم مافی ژیان، دووەم مافی پەروەردە، سێیەم مافی تەندروستی و هەموو ئەو مافانەی کە منداڵ هەیەتی، لە پرۆسەی بەشوودانی بەزۆری منداڵان هەموو ئەو مافانە پێشێل دەکرێن. هاوسەرگیری بەزۆری منداڵان کێشیەکی کۆمەڵایەتی گشتی دونیایە و بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی منداڵان (Save the Children) لە دەستپێکی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ٥٠٠ هەزار منداڵی کچ و کوڕ بە زۆری هاوسەرگیریان پێکراوە، لە تورکیاو جیهان گەلێک دامەزراوەی سڤیل هەن کار بۆ ئەوە دەکەن رێگە لەو جۆرە هاوسەرگیریە بگرن. مستەفا ئالتنتۆپ، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مافی مرۆڤ لقی ئامەد دەڵێت، لەو پرسەدا \"ئێمە ناتوانین بڵێین تەنیا یەک لایەن بەرپرسە، ماڵبات، کۆمەڵگە، دەوڵەت هەمووی بەرپرسن. جیا لەخودی منداڵان ئێمە هەموومان لەو پرسەدا تاوانبارین\". گەنجانیش لە بەرامبەر هاوسەرگیری بەزۆری منداڵان ناڕازین و ئەوانیش دژی ئەو کارە دەوەستنەوە. زیلان ئەله‌فتۆس هاونیشتمانیی باکووری کوردستانە و دەڵێت، داپیرە و دایکشی بە منداڵی بەشوودراون، لەو تەمەنەدا مرۆڤ هێشتا خۆی نەناسیوە، ئەمە کارێکی راست نییە کە دەکرێت. عەبدولقادار ئۆزدەمیر هاونیشتمانییەکی دیکەیە و بە یەک وشە باسی پرۆسەکە دەکات، دەڵێت \"شەرمە\". مه‌له‌ك چیچه‌كیش دەڵێت، ئەو دایک و باوکە دەکەونە بەر گوناهی منداڵەکانیان و \"شوێنیان دۆزەخە\". بەپێی راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە پاراستنی مافی منداڵان، بە زۆری لە باشووری ئاسیا، ئەفریقیا، رۆهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای لاتینی و ئەو دەوڵەتانەی شەڕیان تێدایە وەکو ئەفغانستان و سووریا و یەمەن، منداڵان بەشوو دەدرێن.", "summary": "بەزۆر بەشوودانی کچان لە تەمەنی بچووکیدا لە باکووری کوردستان تاوەکو ئێستاش کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی باوە، ئەو ئافرەتەی لەسەرەتای ڤیتییەکەدا دەیبینن، تەمەنی ٤٠ ساڵانە و ئەو لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بە زۆر بۆ باوکی بەشوودراوە، دۆخی ئەو چ ئێستا و چ پێشتر جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/231020207", "category": "kurdistan", "summary_length": 266, "article_length": 3061, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 1425}, {"article": "ئازاد تەها، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە، دەبێ شۆفێران بە وریاییەوە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن و تیژڕۆ نەبن، هەروەها نەچنە ئەو ناوچانەی کە مەترسی گیرخواردنیان لێدەکرێت. هاوکات پۆلیسی دهۆک لە راگەیێندراوێکدا هۆشداریدەداتە هاونیشتمانییان و دەڵێت \"لە زۆربەی ناوچەکانی دهۆک بەفرباریوە، بۆیە داوا لە گەشتیاران دەکەین ئاگاداری رووداوی نەخوازراوبن، بۆ ئەوەی وەکو ساڵانی رابردوو خەڵک لە ناوچە شاخاوییەکان گیر نەخۆن\". پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقەکردن، هەڵگرتنی چەک بە پاساوی راوکردن، خواردنەوەی مەی لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان، یاریکردن بە جادە و لێخوڕینی نادروست و هەر دیاردەیەکی ناشارستانی سزا و لێپێچینەوە بەدواوەیە. پۆلیسی دهۆک ئاگاداری گەشتیارانیش دەکاتەوە کە لەکاتی گیرخواردن لەنێو بەفردا، هێزە ئەمنی و تەندروستییەکان ئاگادار بکەنەوە. هاوکات فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بەفربارین چەند ناوچەیەکی سنووری هەولێر گرتووەتەوە و لە هەندێ ناوچەش تەم دروستبووە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین بە وریاییەوە لێبخوڕن و لایتی تایبەت بە تەم دابگیرسێنن. ماوەی ٢٤ کاژێرە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێ ناوچە زیاتر لە نیو مەتر بەفر باریوە.", "summary": "بەهۆی ئەو شەپۆلەی بەفربارین کە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، پۆلیسی دهۆک هۆشداریی دەداتە شۆفێر و گەشتیاران و ئاگاداریان دەکاتەوە لە تیژڕۆیی و بەکارهێنانی چەک و مەی خواردنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2001202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 176, "article_length": 1158, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 518}, {"article": "رەزاق خەیلانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگەیی و راگەیاندن لە دەستەی ژینگە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و ٩٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستاندان کە لەوانەیە لە کۆتایی ساڵدا بگاتە دوو ملیۆن. ئێمە شەش ملیۆن کەسین، دوو ملیۆن ئۆتۆمبێلمان هەیە! ئەمە لە هیچ وڵاتێکدا شتی وانییە کە سێ کەس ئۆتۆمبێلێکیان بەربکەوێت. \" نەبوونی تۆڕێکی بەهێزی گواستنەوەی گشتی هۆکارە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان زیاتر ئۆتۆمبێل بکڕن و هاتووچۆی پێبکەن. بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگەیی و راگەیاندن گوتی: \"زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل کاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە هەیە. ئەوەیش چەند هۆکارێکی هەیە: نەبوونی گواستنەوەی گشتی، ئەگەر گواستنەوەی گشتی هەبێت هەموو کەس ناچار نییە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کار بهێنێت و؛ نەبوونی بەرنامە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی کە رێگە دەدات هەموو کۆمپانیایەک هەموو ئۆتۆمبێلێک بهێنن. \" لە هەرێمی کوردستاندا چەندین کۆمپانیا ئۆتۆمبێل هاوردە دەکەن کە بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە نیوداشت و لێدراوی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکان و کوالێتییەکەیان باش نییە. رەزاق خەیلانی گوتی: \"ئێمە بە نووسراوی فەرمی وەزارەتەکانی بازرگانی، پیشەسازی و پلاندانانمان لە هاوردەکردنی جۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە کوالێتییان زۆر نزمە، ئاگادار کردوونەتەوە کە هیچ رێکارێک بەرامبەر بە هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە نەگیراوەتە بەر. \" بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگەیی و راگەیاندن ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر شەمەندەفەر، ترام و میترۆ هەبێت رێژەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان کەم دەبێتەوە و گوتیشی: \"بە نووسراوی فەرمی داوامان لە دەستەی وەبەرهێنان کردووە کە لە بری دروستکردنی ئەو هەموو کۆمەگە نیشتەجێبوونە گرنگی بە گواستنەوەی گشتی بدەن. \" بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ، سەرباری ١٩ هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە ئامارەکەدا تۆمارنەکراون، ژمارە و جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە: تایبەت: ملیۆنێک و ٩١ هەزار و ٤٦٦ بارهەڵگر: ٤٢١ هەزار و ٢٦٧ ئامێری کشتوکاڵی: ٣٨ هەزار و ٣٩٦ ئامێری پیشەسازی: ٢٧ هەزار و ٣٥ ژمارە کاتی و کارتی زانیاری: ١٤٦ هەزار و ٥٢ ئۆتۆمبێلی حکومی: ٢٩ هەزار و ٩٥٢ ماتۆڕسکیل: ١٨ هەزار و ٦٣٨ کۆی گشتی: ملیۆنێک و ٨٩٦ هەزار و ٥٩٣ ئۆتۆمبێل", "summary": "بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگەیی و راگەیاندن دەڵێت کە زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل کاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە هەیە و رایدەگەیێنێت کە رەنگە لە کۆتایی ساڵدا ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستاندا بگاتە دوو ملیۆن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/260820211", "category": "kurdistan", "summary_length": 211, "article_length": 1998, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 947}, {"article": "ماتیۆ برۆنی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەوانیی کورسیی پاپا لە ڤاتیکان، لە راگەیێندراوێکدا کە ماڵپەڕی فەرمیی ڤاتیکان بڵاویکردەوە، رایگەیاند: \"پاپا فەرەنسیس داوەتی کۆماری عێراق و کەنیسە کاسۆلیکی لەو وڵاتە قبووڵکرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات. پاپای ڤاتیکان لە رۆژی پێنجی ئاداری داهاتوو سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، سەردانەکەشی سێ رۆژ دەخایەنێت، ئەمەش یەکەم گەشتی پاپا دەبێ بە درێژایی ١٥ مانگ، چونکە پاپا بە درێژایی ئەو ماوەیە گەشتی نێودەوڵەتی نەکردووە. ماتیۆ برۆنی راشیگەیاند: \"پاپا لە گەشتەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی بەغدا، دەشتی ئوور، کە پەیوەندیدارە بە یادەوەری پێغەمبەر ئیبراهیم، هەولێر، موسڵ و قەرەقووش لە دەشتی نەینەوا دەکات\". پێشتر، پاپا فەرەنسیس، پاپای ڤاتیکان، لە ١٠ ـی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە کۆبوونەوەی ئاژانسە کاسۆلیکییە کۆمەکبەخشەکاندا ئاشکرایکرد، بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا سەردانی عێراق بکات و رایگەیاند: \"بەردەوام بیر لە عێراق دەکەمەوە، دەمەوێت ساڵی داهاتوو سەردانی بکەم، بەو هیوایەی عێراق بتوانێت بە رێگەی هەوڵی ئاشتییانە و هاوبەش بۆ بەرژەوەندیی گشتی، ئایندەی خۆی مسۆگەر بکات\". رۆژی ٢٥ ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پاپا فەرەنسیس لە ڤاتیکان پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کرد. ئەوکات راگەیێندرا هەردوولا باسیان لە پاراستنی کریستیانەکان لە عێراق کردووە و جەختیان لەسەر پێویستی مسۆگەرکردنی ئاسایش و ناوچەکانی کریستیانەکان لە ئایندەی عێراق کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ پێش رووخانی دەسەڵاتی سەدام حوسێن لە عێراق، لە نێوان ١ ملیۆن تاوەکو ١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کریستیان لە عێراق دەژیان، بەڵام پاش ١٧ ساڵ ئێستا ژمارەی کریستیانەکان لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بە ٣٠٠ تاوەکو ٤٠٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێ. پاپا فەرەنسیس، یەکەم پاپای ڤاتیکان نییە، کە بەنیازبووبێ سەردانیی عێراق بکات، چونکە پاپا یۆحەنا پۆلسی دووەم، پاپای پێشووتری ڤاتیکان بەنیاز بوو لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٩ سەردانی عێراق بکات، بەڵام ئەوکات سەدام حوسێن سەردانەکەی پاپای دواخست. سەبارەت بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپای ڤاتیکان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی ٧ - ١٢ - ٢٠٢٠ لە راگەیێندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، رایگەیاند: \"سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق، بۆ وڵاتی نێوان دوو رووبارەکە، خاکی نێردراوان و پێغەمبەران، نیشتمانی ئوور و پێغەمبەر ئیبراهیم، رووداوێکی مێژووییە و پاڵپشتییە بۆ هەموو عێراقییەکان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە\". وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند: \"سەردانەکەی پاپا پەیامێکی ئاشتییە بۆ عێراق و ناوچەکە بە تێکڕا، کە جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی مرۆیی لە بەرەنگاربوونەوەی توندئاژۆیی و ململانێکان دەکات، هاوکات فرە پێکهاتەیی و لێبووردەیی و پێکەوە ژیان بەهێزتر دەکات\".", "summary": "حکومەتی ڤاتیکان، رایگەیاند پاپا فەرەنسیس، پاپای ڤاتیکان لە مانگی ئاداری داهاتوودا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی شاری هەولێریش دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/081220202", "category": "kurdistan", "summary_length": 144, "article_length": 2369, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 1069}, {"article": "هێرش خۆشناو، خاوەنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"شەوی سێشەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ پێنج گەنج، کە تەمەنیان لە سەرووی ٢٠ ساڵانەوەیە هاتوونەتە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و چوونەتە ئەو شوێنەی پێیدەڵێن سەفاری واتە ناوچەیەکی ئازادە و خەڵک بە ئۆتۆمبێلی خۆی لەو شوێنە دەسووڕێتەوە و دەچێتە لای ئاژەڵان. بەڵام ئەوان هەڵسوکەوتی ناشیرینیان کردووە ئازاری ئاژەڵەکانیان داوە، بۆ نموونە کلکیان گرتوون و رایانکێشاون، یان بەرزیان کردوونەتەوە\". خاوەنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر دەڵێت لەسەر ئەو رەفتار و هەڵسوکەوتەیان، لە بنکەی پۆلیسی کەسنەزان سکاڵایان لەسەر ئەو پێنج گەنجە تۆمارکردووە. هێرش خۆشناو گوتی: \"ئەوەی ئێمەی نیگەرانکردووە رەفتاری ئەو گەنجانەیە کە هەولێر و کوردستان ناشرین دەکات، دەبێت رێوشوێنی یاساییان لەدژیان بگیرێتەبەر، ئەگەر زیانیان بە شوێنەکە بگەیاندبا دەمانتوانی لێیان خۆش بین، بەڵام ئەو جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ ئاژەڵان نامرۆڤانەیە و ئێمە لێیان خۆشنابین، بەتایبەت ئەو رەفتارانە لە ئێمەی کورد ناوەشێتەوە بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵان بکەین\". خاوەنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، باسی لەوەشکرد سزای کارمەندەکانی خۆشیان داوە، کە کەمتەرخەم بوون لە چاودێریکردنی ئەو گەنجانە، بەڵام بە قسەی ئەو ئەو شوێنەی ئەو گەنجانە بۆی چوون لەنێو باخچەکە شوێنێکی ئازادە و خەڵک دەچن و خواردن دەدەنە ئاژەڵان و هیچ چاودێرێکی لێ نییە، ئەو گەنجانە ئەوەیان قۆستووەتەوە. باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر (Erbil zoo) گەورەترین باخچەی ئاژەڵانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و لەسەر رووبەری ٢٠٠ دۆنم زەوی لە رۆژئاوای شاری ھەولێر دروستکراوە، زیاتر لە ١٥٠ جۆر ئاژەڵ و باڵندەی تێدایە، باخچەکە ئەندامی کۆمەڵەی جیھانی بۆ باخچەکانی ئاژەڵان (WAZA) ە.", "summary": "خاوەنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر رایگەیاند سکاڵای یاساییان لەسەر پێنج گەنج تۆمارکردووە، کە ئازاری ئاژەڵانی باخچەکەیان داوە. دەشڵێت ئەو کەسانە یوتوبەرن و بۆ ئەوەی ژمارەی بینەریان زۆربێت مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0809202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 229, "article_length": 1510, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 709}, {"article": "رۆژی دووشەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى وەفدی دانوستاندنکارى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا. وەفدی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنە پەیوەندیدارەكان کۆبوەوە بۆ خستنەڕووى ناوەرۆکى ئەو رێککەوتنەى کە وەفدەکە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامی داوە و جێگیرکراوە لە یاساى بودجەى ٢٠٢١ ى عێراق دا. لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوە دا \"ئەم رێکكەوتنە لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بە راست و دروستی زانیارییەکان بگەیێنین و زۆر بە راشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەکان و چۆنێتیی جێگیركردنی بڕگەیەك لەو یاسایە كە قابیلی جێبەجێكردن بێت\". جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، \"وەكو حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان راسپاردووە بۆ ئەو مەبەستە\". بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان ستایشی هەوڵەکانی وەفدی دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمی کوردستانیان کردووە و داوایان کرد ئەو یاسایە بکەوێتە وارى جێبەجێکردنەوە.", "summary": "جێگری سەرۆکی حکومەت لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حكومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەو ئەركانەی كە لەسەریەتی لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بۆ بەدەستھێنانی ماف و شایستە داراییەكانی ھاووڵاتییان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1204202116", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 1319, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 576}, {"article": "عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار، تەرمی ئافرەتێک دۆزرایەوە کە لەدایکبووی ٢٠٠٠ ـە و بە بنەچە عەرەب بوو. \" ژنەکە ناوی (خ. خ. ع)ـە و دوای ئەوەی گەیێندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار، دەرکەوتووە کە خۆی هەڵواسیوە. کەسوکاری ئەو ژنە قسەیان بۆ پۆلیس کردووە، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، \"بە گوتەی کەسوکاری، ئەو ژنە سێ مانگە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و شەوی رابردوو خۆی هەڵواسیوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. \" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ٢٧ - ٥ - ٢٠٢٢ لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، تەرمی کچێک دۆزراوەتەوە. دوای ئەوەی گەیێندراوەتە نەخۆشخانە بە گوتەی پۆلیسی گەرمیان، \"دەرکەوتووە کە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە. \" ئەو کچە ناوی (ج. س. ئـ) بووە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ ـە. عەلی جەمال قەدووری ئاماژەی بەوەشکرد، توێکاری بۆ تەرمەکان کراوە و پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکان کردووەتەوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکار و چۆنییەتیی رووداوەکان.", "summary": "شەوی رابردوو لە شاری کەلار و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینیش لە گوندی ساڵح ئاغا لە سنووری گەرمیان، ژنێک و کچێک بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانیان لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/270520224", "category": "kurdistan", "summary_length": 140, "article_length": 1006, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 489}, {"article": "سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای چۆمان رۆژی هەینی ١٧ - ١٢ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تێکڕای باران بارینی ئەمساڵ لە قەزاکە ٧٩٤ ملیمەترە، لە ٢٤ کاژێری رابردووشدا ٥٢ ملیمەتر باران باریوە. قایمقامی قەزای چۆمان دەڵێت، \"تیمەکانی پاککردنەوەی رێگەکان ٢٤ کاژێر لە ئەرکدان، تیمەکانی دیکەش، لە شارەوانی، پۆلیس و ئاسایش راسپێردراون لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو\". چۆمان بە یەکێک لە ناوچە ساردەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و پلەکانی گەرما دەچنە خوار پلەی سفری سلیزی.", "summary": "لە ناوەندی قەزای چۆمان ١٠ سانتیمەتر بەفر باریوە، لە لووتکەی چیاکانیش ئاستی بارینی بەفر نزیکەی یەک مەترە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/181220212", "category": "kurdistan", "summary_length": 104, "article_length": 512, "summary_token_count": 47, "article_token_count": 231}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٩ - ١ - ٢٠٢٢، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر ٠٥: ٢٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە هۆتێلێکی گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر کەوتەوە. لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، سەرکەوت کاڕەش گوتی: \"بەهاوبەشی لەگەڵ تیمەکانی سنووری بەختیاری خەریکی لێکۆڵینەوەین، جارێ لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان نەهاتووە، بۆیە ناتوانین هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیاری بکەین\". سەبارەت بە زیانەکانیش، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر ئاماژەی بۆ دەکات، هۆتێلەکە لەلایەن شارەوانیی هەولێرەوە داخراوە، بۆیە کەسی تێدا نەبوو، زیانی گیانی لێنەکەوتەوە. تەنیا زیانی ماددی هەبووە.", "summary": "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر ئاگری گرت، بەرگری شارستانیی هەولێریش دەڵێت، هۆتێلەکە لەلایەن شارەوانییەوە داخرابوو، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0901202213", "category": "kurdistan", "summary_length": 168, "article_length": 602, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 291}, {"article": "نەعامە، باڵندەیەکی رووەکخۆرە، لە گژوگیا و گوڵ و رەگەکانی دارەکانی سنووری دێرەلووک دەخۆن، خەڵکیش گژوگیایان پێدەدەن. نەعامە (وشترمرخ)، زیاتر لە ئەفریقا دەژی، بە گەورەترین باڵندە دادەنرێت، بەڵام توانای فڕینی نییە، ملێکی درێژی رووتی هەیە، لەگەڵ دوو قاچ و دوو رانی پڕ لە ماسولکە، کە بە پەڕ داپۆشراون، بەرزییەکەی لەنێوان ٢ تاوەکو ٢.٧ مەتر دەبێت؛ کێشیان بە نزیکەیی لەنێوان ١١٣ - ١٦٠ کیلۆگرام دەبێت، بەگشتی قەبارەی مێینەکان بەراورد بە نێرینەکان بچووکترە.", "summary": "نزیکەی ساڵێکە لە گوندی برکاهینێ لە سنووری ناحیەی دێرەلووک، پیاوێک سێ نەعامە بەخێودەکات، کاتێک لە رێگەی دێرەلووکەوە بۆ شیلادزێ دەڕۆیت، ئەو نەعامانە لەسەر رێگە دەبیندرێن و لە ئۆتۆمبێلەکان نزیکدەبنەوە و زۆرجار رێگەکەش دەگرن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1805202223", "category": "kurdistan", "summary_length": 221, "article_length": 447, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 209}, {"article": "بەپێی بەرنامەی سەردانی پاپا کە لەلایەن باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، رۆژی ٧ی ئاداری ٢٠٢١، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە بەغداوە دەگاتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی و کەسایەتییە ئایینییەکان پێشوازیی لێدەکرێت. وەک لە بەرنامەی کارەکەدا هاتووە، دواتر پاپا فرانسیس لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرکردەکان لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. وەک راگەیێندراوەکە روونی کردووەتەوە، سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی بۆ بەغدا دەبێت. بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، رۆژی ٥ی ئادار پاپا رۆما جێدەهێڵێت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازی فەرمی لێدەکرێت و لە هۆڵی کۆبوونەوەکان لە فڕۆکەخانە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە. پاشان بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێدەکەوێت و رێوڕەسمی پێشوازیی بۆ رێکدەخرێت و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و دواتریش لەگەڵ بەرپرسانی دیکە و کۆمەڵگەی مەدەنی و دیپلۆماتکاران کۆدەبێتەوە. دواتر پاپا فرانسیس بەرەو کەنیسەی سەیدە نەجاتی سریانیی کاسۆلیکی لە بەغدا بەڕێدەکەوێت و لەگەڵ پیاوانی ئایینی کۆدەبێتەوە. هەروەها رۆژی شەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢١ پاپا بەرەو نەجەف بەڕێدەکەوێت، چاوی بە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکەوێت. دواتر دەچێتە شاری ئووری شوێنەواری و بۆ ئێوارەکەی لە بەغدا بەشداریی رێوڕەسمی کەنیسەی مار یوسفی کلدانی دەکات. پاپا فرانسیس دوای گەیشتنی بە هەولێر لە رۆژی ٧ی ئادار بەرەو موسڵ بەڕێدەکەوێت و لەوێ نوێژ بۆ گیانی قوربانیانی جەنگ دەکات. دواتر سەردانی کەنیسەی تاهیرە گەورەی قەرەقووش دەکات و نوێژی موژدەدەری لەگەڵ خەڵک دەکات. دوای نیوەڕۆکەیشی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە هەولێر و لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری بەشداریی رێوڕەسمێک دەکات. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢١ پاپا دەگەڕێتەوە بەغدا و لەوێ رێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ رێکدەخرێت و دواتر عێراق جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا. پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤاتیکان نوێ نین و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین جار بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبوونەتەوە. سەرۆک مەسعود بارزانی ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ پاپا جۆن پاوڵی دووەم و ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ پاپا بێندیکتی ١٦ کۆبووەوە. رۆژی ٢٠١٥/٠٣/٠٢ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبووەوە و کۆبوونەوەکە نزیکەی نیو کاژێری خایاند. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ یشدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبووەوە و پێکەوە باسیان لە گرنگیی کارکردن بە رۆحیەتی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرد. لە شوباتی ٢٠٢٠ ـیشدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبووەوە. کلیک بکە بۆ بینینی بەرنامەی گەشتی پاپا فرانسیس کە نووسینگەی رۆژناماڤانیی پاپای ڤاتیکان بڵاویکردووەتەوە. بەرنامەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان", "summary": "مانگی داهاتوو پاپا فرانسیس سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0802202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 183, "article_length": 2707, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 1206}, {"article": "سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ ئەمشەو شەممە ١٩ - ٦ - ٢٠٢١، دوو کەس چوونەتە گەڕەکی هوانە و لەوێ تەقەیان لێکراوە، دوای برینداربوونیان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی زانیاریی زیاتری لەبارەی رووداوەکە باس نەکرد، تەنیا ئاماژەی بەوە دا کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە. هەر ئەمشەو لە گەڕەکی خەبات لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی کەسێک بە گوللەی بریندارکرا، برایەکی ئەو کەسەی بریندارکرا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەو کەسانەی تەقەیان لە براکەی کردووە، گرووپێکی چەکدارن کە پۆلیسیش دەستگیریان ناکات. \" رووداو تاوەکو ئێستا ئەو دەنگۆیەی پشتڕاستنەکردووەتەوە. ئەو کەسەی لە گەڕەکی خەبات بریندارکراوە پیشەی کرێکار بووە، بە گوتەی براکەی، لەسەر شەقام تەقەی لێکراوە و چەند گوللەیەک بەر قاچ و رانی کەوتووە و لە نەخۆشخانەی شۆڕش چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.", "summary": "گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی، کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە. لە گەڕەکی خەباتیش، لە رووداوێکی تەقەکردندا کرێکارێک برینداربوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1906202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 222, "article_length": 842, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 392}, {"article": "فەریق جەمال ئیمنیکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رۆژی یەکشەممە ١٩ - ٠٩ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، لیوایەک لە وەزارەتی پێشمەرگە لە هێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ پێکدەهێندرێت و لیوایەکی دیکە لە سوپای عێراق پێکدەهێندرێت؛ هەردوو لیواکە سەر بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەبن. سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان گوتیشی، ئەو دوو لیوایە لە هەموو روویەکەوە، لەوانەش لە بواری دابینکردنی مووچەوە، سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەبن. ئەوەی کە پەیوەندی بە پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی سەر بەو دوو لیوایەوە هەیە، ئیمنیکی لەبارەیەوە دەڵێت، ئەو بابەتە پەیوەندیی بە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە هەیە. سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی جێگیرکردنی دوو لیوا هاوبەشەکە ئەوەی خستەڕوو، \"لەلایەن وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراقەوه دوو لیژنە پێکهێندراون بۆ دیاریکردنی شوێنی لیواکان، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەو شوێنانە جێگیربکرێن کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق\". رۆژی پێنجشەممە ١٢ - ٠٨ - ٢٠٢١ شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە، سوپاسالاری پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، باسیان لە ناوەندە هاوبەشەکانی هاوئاهەنگی لە رۆژئاوای نەینەوا، مەخموور، کەرکووک و خانەقین، هەروەها ناوەندی هاوبەشی هەولێر و بەغدا کردووە و جەخت لە زیادکردنی هاوئاهەنگیی نێوانیان بۆ کاروباری رۆژانە کراوەتەوە.", "summary": "سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەڵێت، ئەو دوو لیوا هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق پێکدەهێندرێن، مووچەکانیان سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1909202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 178, "article_length": 1370, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 610}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ ى ئادارى ٢٠٢٢، نووسینگەى موقتەدا سەدر رایگەیاند؛ پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە سەرۆک بارزانییەوە پێگەیشتووە و تێیدا پیرۆزیایی پێکهێنانى کوتلەى زۆرینەى رزگاریی نیشتیمان و راگەیاندنى هەردوو بەربژێرى سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى لێکردووە. هاوکات بارەگاى بارزانی راگەیاند؛ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ موقتەدا سەدر، پێشهاتە نوێیەکانى عێراقیان تاوتوێکردووە و پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەى راگەیاندنى کوتلەى زۆرینەى رزگاری نیشتیمان. بارەگای بارزانى لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە هەردوولا بیروڕایان لەبارەى راگەیاندنى بەربژێرەکانى سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران ئاڵوگۆڕکردووە. هەر بەپێی دوو راگەیێندراوی دیکەی بارەگای بارزانی، هەر ئەمشەو چوارشممە، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ هەر یەک لە محەممەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکیی هاوپەیمانى سەروەری کردووە و دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی رزگاریی نیشتمانی لێکردوون کردوون و بە \"هەنگاوێکی گرنگ\"ی لە قەڵەم داوە و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیریی و بووژانەوە بەدیبهێنێت بۆ هەموو لایەک. بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى نووسینگەى موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەکە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەک لە محەممەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکیی هاوپەیمانى سەروەریى سوننەکان کردووە و پیرۆزبایی هەمان هەنگاوى لێکردوون. ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ ى ئادارى ٢٠٢٢، حەسەن عەزارى، سەرۆکى فراکسیۆنی سەدری لە پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا، رێبەر ئەحمەدى وەک بەربژێر بۆ پۆستى سەرۆککۆمار و محەممەد جەعفەر سەدرى وەک بەربژێر بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران راگەیاند و لەگەڵ فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان و هاوپەیمانى سەروەرى وەک کوتلەى زۆرینە خۆى ناساند. رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە لەبارەی بەربژێرکردنی بۆ ئەو پۆستە لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، \"شەرەفمەندبووم بەوەی ئەمڕۆ لەلایەن هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان وەکو بەربژێری سەرۆککۆمار متمانەم پێدرا، بەڵێندەدەم لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات کار بکەم بۆ دامەزراندنی بناخەی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی مۆدێرن کە ئاواتی هاووڵاتییانە. \" بڕیارە ٢٦ ى ئادار پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار کۆببێتەوە، ٤١ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە، دیارترینیان بەرهەم ساڵح، بەربژێرى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و رێبەر ئەحمەد، بەربژێرى پارتى دیموکراتى کوردستانن.", "summary": "سەرۆک مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى سەدر بە تەلەفۆن قسەیان کرد و پرسی پێکهێنانى کوتلەى رزگاریی نیشتمان و راگەیاندنى بەربژێریان بۆ پۆستى سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران تاوتوێکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2303202223", "category": "kurdistan", "summary_length": 187, "article_length": 2209, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 1036}, {"article": "شێخ جەعفەر لەمیانی بەشداریکردنی بووڵتەنێکی تایبەتی رووداو تایبەت بە پێشوازی لە ساڵی نوێی ٢٠٢١ ئاماژەی بە پەیامێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد کە تێیدا هاتبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چەند رێگەیەکی جیاواز ویست و نیازی خۆی دەربڕیوە بۆ رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تەنانەت شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەغدا مانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی باش و کردەیی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نییە. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندبوو، ئەو هەڵسوکەوتەی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بە هیچ شێوەیەک یاسایی و دەستووری نییە \"بەڵکو سزادانی خەڵکی کوردستانە\". جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو پەیامەوە گوتی، پەیامەکە \"لە شوێنی خۆیدا بووە\"، تەنانەت \"من حەزم دەکرد پەیامەکەی [سەرۆکی هەرێمی کوردستان] تووندتر بووایە\". بە گوتەی شێخ جەعفەر، لە سەرەتای دروستبوونی عێراقی نوێوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ تاوەکو ئێستا ئەو چەند جارێکی گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ لایەنی عێراقی کردووە، لەو ماوەدا بە ئەزموون بۆی دەرکەوتووە هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەلایەن عێراقەوە جێبەجێ ناکرێت. هەروەها گوتیشی، تاوەکو هەرێمی کوردستان \"نەرمی بنوێنێت\"، ئەوا عێراق داواکارییەکانی زیاتر دەکات. سەبارەت بە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە لە ساڵی ٢٠٢٠ چەندجارێک کێشە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی روویداوە، شێخ جەعفەر ئەوەی خستەڕوو، کێشەکە ئەوەیە حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دەسەڵاتێکی زۆری بەدەستە و سوپای عێراق لەتوانایدا نییە کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، هەندێکجار حەشدی شەعبی \"لەژێر ناوی داعش\" کێشە بۆ هاووڵاتییانی کورد لەو ناوچانە دروستدەکات. دەربارەی ئەگەری شەڕ لەنێوان هێزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو بکرێت باشترە شەڕ نەبێت، بەڵام ئەگەر ناچاربوون و شەڕێک بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرت، ناچارن ئەو شەڕە بکەن. هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکایەتیی شاندی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا کردبوو، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢١ ـەوە، رایگەیاند \"ساڵێکی سەخت و دژوارمان بەڕێکردووە\"، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بکرێت، \"نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتووش هەستیار دەبێت\". لەگەڵ ئەوەی لێکەوتەکانی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا هێشتا بەردەوامن، بەڵام قوباد تاڵەبانی گوتی، باوەڕی وایە \"لەپاش هەموو ناخۆشییەك نۆرەی خۆشییە و تونێلەكە چەندە درێژ و تاریک بووبێت، رووناكی لە كۆتاییەكەیدا دیارە\".", "summary": "شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، باوەڕی وایە حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان ئامادە نین رێز لە رێککەوتنەکان بگرن و حەزیشی دەکرد پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی عێراقەوە \"تووندتر بووایە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/311220208", "category": "kurdistan", "summary_length": 237, "article_length": 2312, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 1050}, {"article": "سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کە لێخۆشبوونی ١٥ % لە ٢٨ ـی شوباتی ٢٠٢٢ دا کۆتایی دێت. هەر هاوبەشێک دەیەوێت لەو لێخۆشبوونە سوودمەند بێت پێویستە تاوەکو ئەو رێککەوتە سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی پارەی کارەبا بکەن. \" سیروان محەممەد دەڵێت: \"داوا لە دانیشتووانی شارەکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) دەکەین کە بەشێک لەوانیش پسووڵەی کارەبایان بۆ چووەتەوە و ئیدارەکانیان پسووڵەکانیان پێنەداون، بە زووترین کات وەریانبگرن، بۆ ئەوەی لە لێخۆشبوونی ١٥ % سوودمەند بن. \" گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەیشدا لە ٢٠٢٢/٠٣/٠١ ئەمپێری کارەبای پێوەری زیرەک لە ٣٠ ئەمپێرەوە دەبێتەوە بە ٤٠. پێشتر وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٠٢٢/٠١/٢٠ دا رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی سەرما و بەفربارین و زیادبوونی خواستەوە لەسەر کارەبا، دابینکردنی کارەبا تاوەکو کۆتایی مانگی دوو بۆ ٣٠ ئەمپێر کەمدەکرێتەوە. رۆژی ٢٠٢١/١١/٠١ بە فەرمانی کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی ١٥ % بۆ ئەو هاوبەشانەی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە کە کرێی کارەبا قەرزار بوون.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوون لە ١٥ % بۆ قەرزی کارەبا کۆتایی دێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/270220223", "category": "kurdistan", "summary_length": 137, "article_length": 1103, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 504}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٢٢ - ١١ - ٢٠٢١ هونەر نووری، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەمزووانە فۆرمی یەکەی نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەولێر بەسەر فەرمانبەران و خەڵکی کەمدەرامەتدا دابەشدەکرێت. دەشڵێت، \"یەکەکان ئامادەن، بەڵام خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکراوە، بۆیە دابەش نەکراون\". بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەولێر گوتیشی، \"لە کۆی ئەو یەکانەی کە پێش ساڵی ٢٠١٣ بڕیاری دروستکردنیان درا لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی قەیرانی دارایی تەنیا دووانیان تەواو کراون، ئەوانیش دەکەونە ئیدارەی سۆران کە ١٤٤ یەکەن، هەروەها لە بنەسڵاوە لە قەزای دەشتی هەولێر کە ٣٩٦ یەکەن، چەندین یەکەی دیکەش هەن کە تەواو نەکراون، لە هەریەک لە قەزاکانی مێرگەسۆر، چۆمان، خەبات، کۆیە و شەقڵاوە\". لەبارەی شێوازی دابەشکردنی ئەو یەکانە، هونەر نووری ئاماژەی بەوە کرد، \"کۆمەڵێک فۆرم ئامادە دەکەین و دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکان، لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت و دواتر بە شێوەی تیروپشک بەو کەسانە دەدرێت کە شایستەن\". ئەو کەسانەی دەبنە خاوەنی یەکەکان، دەبێت چەند مەرجێکیان تێدابێت و خێزانداربن، خاوەنی هیچ یەکەیەکی نیشتەجێبوون نەبن، پێشر لە هیچ پرۆژەیەکی لەو شێوەیە سوودمەند نەبووبن، ژمارەی منداڵیش لە پرۆسەکەدا کاریگەریی دەبێت. لەوبارەیەوە، مەحموود ئیسماعیل، لێپرسراوی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکیکار لە مافی کرێنشینان، بە رووداوی راگەیاند، \"لەگەڵ ئەوەی ئەم یەکانە هیوایەک دەبەخشن بە کرێنشینان، بەڵام ژمارەی کرێنشینان زۆر لەوە زیاترە و هیوادارین یەکەی نیشتەجێبوونی زیاتر دروستبکرێن\". بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵی کرێنشینان، لە شاری هەولێر ٢٣ هەزار ٢٥٨ خێزان وەکو کرێنشین تۆمارکراون، مەحموود ئیسماعیل دەڵێت، \"بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش کە ئەنجاممانداوە، ژمارەی کرێنشینان لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری بە ٧٠ هەزار خێزان دەخەمڵێندرێت\". پێشتر هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، \"پرۆژەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە گوندی بادلیان سەر بە ناحیەی دیانا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستی بە کارەکانی کردووەتە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێت و بەسەر فەرمانبەرانی كەمدەرامەتدا دابەشبكرێن\".", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەولێر دەڵێت، هەوڵدەدرێت لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران و کەمدەرامەتانی هەولێردا دابەشبکرێت، کە بەبێ پێشەکییە و بە شێوەی قیست پێیان دەدرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2211202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 236, "article_length": 1941, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 894}, {"article": "رووداوەکە کاژێر ٠٠: ٣٠ خولەکی ١٦ - ٧ - ٢٠٢١ روویداوە. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەو سێ جوتیارە کە پێشتر کێشەیان لەگەڵ چەند کەسێک هەبووە سەرقاڵی گواستنەوەی مریشک بوونە لە پەلەوەرخانەیەکەوە بۆ کەرکووک و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری تەقە کردنەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و ئێستا ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن\". سەرچاوەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەو کەسانەی تەقەیان لێکراوە، سەرچاوەکەی پۆلیس گوتی: \"هەر سێ کەسەکە بە سەختی بریندار بوون، بەڵام یەکێکیان نەگەیشتە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستدا، تەقەکەرەکانیش ناسراون و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە\". گوندی قەرەدەرە بەدووری ٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری کەرکووک و سەر بەشارۆچکەی پردێیە.", "summary": "لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گوندی قەرەبەگی پردێ، تەقە لە سێ جووتیار کراوە کە سەرقاڵی گواستنەوەی مریشک بوونە لە پەلەوەرخانەیەک و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/16072021", "category": "kurdistan", "summary_length": 180, "article_length": 682, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 321}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی پێنجشەممە ٢٨ - ٠٤ - ٢٠٢٢ بۆ رایگشتیی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانی دەڵێت، \"ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانی، بەپێی یاسا كارپێكراوەكان مامەڵەی كەسانی بیانی رایی دەكەین، بۆیە خۆمان بە پارێزەری یاسا دەزانین و رێگە نادەین هیچ ئەفسەر و كارمەندێك یاسا شكێنی بكات، ئامادەشین لە هەر شوێنێك گومانێك هەبێت روونكردنەوە بە لایەنی پەیوەندیدار و دادگە بدەین، خۆ ئەگەر هەر ئەفسەر و كارمەندێك كارێكی نایاسایی بكات، ئەوا خۆمان رادەستی دادگەی دەكەین. \" لە راگەیێندراوەکەیدا نشینگەی سلێمانی ئەوەی روونکردووەتەوە کە ئەوان هەمیشە دەرگەیان بەڕووی دەزگاکانی راگەیاندن کراوەیە، بەڵام بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوان هەندێک دەزگای راگەیاندن شیکردنەوەیان بۆ رووداوەکە کردووە و بە \"ویستی خۆیان هەواڵەکەیان داڕشتووە، \" هەروەها دەشڵێن، \"بەداخەوە بۆ ئەمە کەوتنە هەڵەوە و ناوی بەڕێوەبەری نشینگەکەیان هێناوە کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردن تەرخانکردووە. \" لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا نشینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، بە مافی خۆیانی دەزانن سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو مالپەڕانە تۆمار بکەن کە بوونەتە هۆکاری ناوزڕاندنی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرەکەیان. لە کۆتایی راگەیێندراوەکەی نشینگەی سلێمانیدا هاتووە، \"بەڵێن دووپاتدەكەینەوە وەك هەمیشە لە خزمەتی كەسانی بیانی و هاوڵاتییاندا بین، هەروەها پابەندی خۆمان بۆ پاراستنی یاسا و رێگری لە هەر سەرپێچییەك دووپاتدەكەینەوە. \"", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانی لەبارەی ئەو هێزەی ئاسایش کە ئەمڕۆ چوونە سەر نشینگەکە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو بابەتە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری نشینگەکەوە نەبووە، بەڵکو بۆ دڵنیابوون لەو گومانانەی کە دروستبوون، هەندێک پشکنینیان لە ژوورێکی نشینگەکە کردووە و دواتر بەڕێوەبەرایەتییەکەیان جێهیشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2804202237", "category": "kurdistan", "summary_length": 296, "article_length": 1286, "summary_token_count": 131, "article_token_count": 578}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ئێران هۆشداریی دەدات لە بەفر بارین و بارانبارنی بەلێزمە لە باشووری پارێزگای ورمێ و پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و داوا لە هاونیشتمانیانی ئەو پارێزگایانە دەکرێت لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و ئەگەر پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن. لە سنووری شاری شنۆ بەفرێکی زۆر باریوە کە رێگا سەرەکییەکانی ئەو شارەی داخستووە. هەروەها زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێل لە رێگاکانی ورمێ، شنۆ و خۆی مابوونەوە کە دوای هەوڵێکی زۆر لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی مانگی سوورەوە رزگارکران. هەروەها بەفر و باران و تەم وایکرد کە فڕۆکەخانەی ورمێ دابخرێت و گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە هەڵبوەشێندرێنەوە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، قوتابخانەکانی ورمێ بەهۆی بەفر و ساردبوونی هەواوە لە رۆژی شەممە دادەخرێن. هەروەها لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای سنە باران بارین هەبووە و هۆشداریی دەدرێت لە دروستبوونی لافاو لە شارەکانی بانە، مەریوان، سەقز، سەوڵاوا و رۆژئاوای سنە. بەپێی پێشبینی کەشناسیی، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران پارێزگای سنە دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.", "summary": "لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە بەفر و باران پارێزگاکانی ورمێی و سنەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرتووەتەوە کە بووە هۆی داخستنی رێگا سەرەکییەکان، فڕۆکەخانە و قوتابخانەکانی ورمێ. زۆرترین بەفریش لە ورمێ و پیرانشار باریوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/18122021", "category": "kurdistan", "summary_length": 211, "article_length": 1004, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 451}, {"article": "عێراق لە پاش سۆماڵ و باشووری سوودان لە ریزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەن، كە تێیدا بكوژی رۆژنامەڤانان دەربازیان بووە لە سزا. سەنتەری میترۆ دەڵێت، \"دەربازبوونی تاوانباران لەو تاوانانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجامی دەدەن سەروەریی یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئاماژەیەكی راستەوخۆیشە بۆ بێدەنگكردنی رۆژنامەنووسان بەرامبەر بە گەندەڵی و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ. \" بە پێی راپۆرتی ئەمساڵی كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەڤانان كە ئۆفیسی سەرەكی لە نیویۆرکە، لە كۆی (٢٧٨) تاوانی كوشتنی رۆژنامەڤانان لە جیهان، (٢٢٦) تاوانیان بكەرانیان دەربازیان بووە لە سزا. تاوانەكانیش بەپێی راپۆرتەکە بەهۆی کاری ئەو رۆژنامەڤانانە بووە كە راپۆرت و بنكۆڵكارییان كردووە لە بابەتەكانی گەندەڵی، تاوانی رێكخراو، گرووپی تووندڕەو، تۆڵەسەندنەوەی حكومەتەكان لە ئامادەكارانی ئەو راپۆرتانە. رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە ئازادیی رۆژنامەگەری ئاماژەی بەوە کردووە، رێكخراوەكەیان لەگەڵ رێكخراوەكانی (, IMS , UNESC , CPJ , ARTICLE ١٩ GCHR , IFEX)و چەند رێكخراوێكی دیکە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ ـی تشرینی یەكەم، بەشداردەبن لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی كۆتاییهێنان بە دەربازبوون لە سزا لە تاوانەكان بەرامبەر رۆژنامەڤانان. رێکخەری سەنتەری میترۆ باسی لەوەشکرد کە میدیاكان ئامرازی كاریگەرن بۆ مافی ئازادی رادەربڕین و ئازادیی كاركردنیان زامنی ئەو مافەیانە، بۆیە \"ناكرێت باس لە مافی هاووڵاتیبوون و دیموكراسیەت بكەین بە بێ ئازادیی كاركردنی میدیاكاران. \" سەنتەری میترۆ داوا دەکات هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان زەمینە خۆش بكەن تاوەکو میدیا رۆڵی خۆی ببینێ، ئاستەنگەكانی بەردەم كاركردنیان نەهێڵن و بكەرانی تاوان بەرامبەر میدیاكاران و دەزگەكانیان دەستی دادگەری پێبگات و دەربازیان نەبێت لە سزا. رەحمان غەریب لە ئاماژەی بەوەشکردووە، \"بە درێژایی ٣٠ ساڵی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و ١٨ ساڵ حوكمڕانی لە عێراق پاش رووخانی دیكتاتۆرییەت، ویستێكی سیاسی لە ئارادا نەبووە بۆ سەروەریی یاسا و كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا. \" دەشڵێت، \"دەربازبوونی تاوانباران لەو تاوانانەی بەرامبەر بە رۆژنامەڤانان ئەنجامی دەدەن، سەروەریی یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە. \" كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی ٢٠١٣ وە، رۆژی ٢ ـی تشرینی دووەمی دیاریكردوە وەك رۆژی جیهانیی كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا لەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەڤانان دەكرێت و داوای لە دەوڵەتانی ئەندام كردووە رێوشوێنی دیاریكراو بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی فەرهەنگی دەربازبوونی تاوانباران لە سزا بگرنەبەر. بڕیارەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەركۆنەی ئەو دەستدرێژی و كاری تووندوتیژییانە دەكات كە دژی رۆژنامەڤانان و كارمەندانی ئاژانسەكانی راگەیاندن ئەنجام دەدرێن، داواش لە وڵاتانی ئەندام دەكات تەواوی هەوڵ و توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەرگرتن لە تووندوتیژی دژی رۆژنامەڤانان و كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا و فەراهەمكردنی زەمینەی لێپرسینەوە و راپێچكردنی ئەوانەی تاوان دەكەن بەرامبەر رۆژنامەڤانان.", "summary": "سەنتەری میترۆ وەك ئەندامێكی كەمپینی جیهانی بۆ كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا لە تاوانەكانی دەرهەق بە رۆژنامەڤانان، لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەشدار دەبێت لە یادكردنەوەی رۆژنامەڤانانی تیرۆركراو کە تێیدا پێشانگەیەك بۆ وێنە و ژیاننامەی هەندێ لە رۆژنامەڤانانی تیرۆركراوی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیکەی عێراق بڵاودەكرێنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/021120217", "category": "kurdistan", "summary_length": 333, "article_length": 2651, "summary_token_count": 145, "article_token_count": 1201}, {"article": "دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی پشووەکانی جەژنی نەورۆزەوە قەرەباڵخی و بەریەککەوتنی زۆر لەنێو هاونیشتمانیاندا هەبووە و خۆپارێزیش کەمبووە، ژمارەی تووشبووانیش زیادیکردووە. \" بریکاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژبکرێتەوە و دەشڵێت \"هەرچەند ئەوە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لەسەر دەدات، کە پێدەچێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆببێتەوە. \" دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە درێژکردنەوەی پشووی قوتابخانەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"هێشتا زووە باسی داخستن یا درێژکردنەوەی پشووی قوتابخانەکان بکرێت، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین و ئەوکات بڕیاری پێویست دەدەن. \" وەزیری تەندروستی: هەفتەی داهاتوو ٤٣ هەزار ژەمە پێکوتە دەگاتە هەرێمی کوردستان وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو نزیکەی ٤٣ هەزار ژەمە ڤاکسینی جۆری ئەسترازینیکا لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت. بەپێی رێنماییەکان لەماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاژێر دوای گەیشتنی دەستبەدابەشکردنی دەکرێت. ئەوەش یەکەمجارە ڤاکسینی ئەسترازینیکا لە هەرێمی کوردستان بەکاربهێندرێت. پێشتر وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دابوو لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و گوتی، پێشبینی دەکەن ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەر ١٠٠ هەزار کەس، بگاتە ٥ هەزار کەس. دکتۆر سامان بەرزنجی راشیگەیاند \"کۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و ئێستا رێژەی تووشبوون گەیشتووەتە ١٠.٣. \" رۆژی سێشەممە ٢٣ - ٠٣ - ٢٠٢١ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاژێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٤١١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەراورد بە رۆژی دووشەممەش ٢٢ - ٠٣ - ٢٠٢١ ژمارەی تووشبووان بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە. رۆژی دووشەممە ٢٢٣ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکرابوون، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکە گەیشتووەتە ٤١١ کەس. ئێستا کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١١٦ هەزار و ٢٩٥ کەس. لەو ژمارەیەش ١٠٧ هەزار و ١٩٤ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٦١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها پێنج هەزار و ٤٩١ کەس چارەسەر وەردەگرن. رۆژی ١٠ - ٠٣ - ٢٠٢١ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد. کە شەش بڕیارن و لە ١٣ی ئادارەوە کاریان پێکراوە. قوتابخانە حکومییەکان (قۆناخی ١ی بنەڕەتی تاوەکو ١١ی ئامادەیی): - ئەو قۆناخانەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەی نووسینەکیان ئەنجامداوە، پشوو وەردەگرن تاوەکو ٢٣ی ئاداری ٢٠٢١. - ئەو قۆناخانەی ئێستا لە هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەی نووسینەکین، تەنها بۆ هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە قوتابییان دەچنە قوتابخانە، واتە وانە ناخوێنن. - ئەو قوتابخانانەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەیان ئەنجام نەداوە و پێش جەژنی نەورۆز ئەنجامی نادەن، بۆیان دەبێتە پشوو، دەتوانن خشتەی تاقیکردنەوە بۆ پاش جەژنی نەورۆز دابنێن.", "summary": "وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دا و گوتی: تووشبوون بە کۆرۆنا بەرەو لووتکە دەڕوات. بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانیش بە رووداوی راگەیاند \"پێشبینی دەکەین پشووی قوتابخانەکان تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو درێژبکرێتەوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2303202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 274, "article_length": 2670, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 1221}, {"article": "ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لەم وەرزەدا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما خواستی هاونیشتمانییان لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیادیکردووە، هەرچەندە بەرهەم وەکو خۆیەتی، بەهۆی زۆربوونی خواستی بەکارهێنانی رۆژانە ١٥ بۆ ١٦ کاژێر کارەبای نیشتیمانی هەیە، جگە لەو شوێنانەی گرفتی محاویلەیان هەیە\". لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار هاوبەشی کارەبا هەن. ئومێد ئەحمەد دەڵێت، ئێستا رۆژانە ٣٠٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێندرێت، بەڵام ئەوەی زیادیکردووە خواستە لەسەر بەکارهێنانی، کە \"تەنیا لە هەفتەیەکدا خواست ١١٠٠ مێگاوات زیادیکردووە\". لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک دهۆک ١٨٠٠ مێگاوات، سلێمانی ٢٢٠٠ مێگاوات، هەولێر ٢٨٠٠ مێگاوات و گەرمیانیش ٣٥٠ مێگاوات کارەبای پێویستە، جیا لەوانەش ٢٠٠ مێگاوات کارەبا بە کارگەکانی ئاسن دەدرێت. بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتیشی \"زستانی ئەمساڵ چاوەڕاندەکرێت خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ ٧٠٠٠ مێگاوات بەرزبێتەوە. کۆمباین سایکلێکمان لە سلێمانی هەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا دەیخەینەگەڕ. لە رۆژانی داهاتوودا لەو هەولێر بە هەمان شێوە کۆمباین سایکلێکی دیکە ئیشپێدەکرێت، بەڵام ئەوەی لە دەرەوەی خواستی ئێمەیە خواستی بەکارهێنەرانی کارەبایە. گرفتی گەورەمان لە کۆنترۆڵی خواستە\". ناوبراو باسیشی لەوە کرد، هیوادارن ئەم زستانە لانیکەم پێداویستیی هاونیشتمانیان دابینبکەن و هاونیشتمانیانیش بەگوێرەی پێویست بەکاریبهێنن و هاوکاریان بن.", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا رۆژانە ١٥ بۆ ١٦ کاژێر کارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانییان دەدرێت، لە ماوەی هەفتەیەکیشدا خواست لەسەر کارەبا ١١٠٠ مێگاوات زیادیکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1811202018", "category": "kurdistan", "summary_length": 198, "article_length": 1418, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 632}, {"article": "رێکان جەمال، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، لە شەقامی مەلیک مەحموود تیمەکانیان دوای چەند خولەکێک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە. بەگوتەی رێکان جەمال، تەنها تەنکەرێکی سووتەمەنی و موەلیدەیەک ئاگریان گرتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی لە شوێنی ئاگرەکە گوتی، جگە لە سووتانی تانکەرەکە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکە سووتاون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. هاونیشتمانییەک کە ماڵی لە نزیک رووداوەکەیە گوتی، تەنکەری سووتەمەنییەکە هاتووە گاز بداتە موەلیدەیەکی گەڕەکەکە، دواتر شۆرتی کارەبا دروستبووە و تەقیوەتەوە.", "summary": "لە شەقامی مەلیک مەحموودی سلێمانی ئاگر لە تەنکەرێکی سووتەمەنی بەربوو و تەقەییەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، تەنکەرێک لە کاتی گازتێکرن بۆ موەلیدەیەک ئاگریگرتووە و دواتر کۆنترۆڵکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/100620213", "category": "kurdistan", "summary_length": 210, "article_length": 548, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 249}, {"article": "رۆژی دووشەممە ١٧ - ١ - ٢٠٢٢، رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی رێگەکەوە، ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل درووستبووە و رێگەی نێوان سلێمانی دەربەندیخان داخراوە و بە \"زەحمەت ئۆتۆمبێل دەتوانێت بە رێگاکەدا دەربازی بێت\". رێژەن بورهان دەڵێت، رێگەی دەربەندیخان - سلێمانی یەک سایدە، لە هەندێک شوێنی شاخاوییە، چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پەکیان کەوتووە و لە چەند شوێنێکەوە رێگاکە گیراوە؛ گوتیشی، \"لە شەوی رابردووەوە تیمەکانیان هاوکاریی شۆفێران دەکەن و چەندین ئۆتۆمبێلی تایبەتیان لە پەککەوتن رزگار کردووە و بەردەوامیشن لە هاوکاریکردنی شۆفێران\". بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان دەڵێت، لە تونێلی دەربەندیخانەوە تاوەکو ناحیەی وارماوا ئاستەنگ هەیە و چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تایبەت پەکیان کەوتووە و لەسەر رێگەکە وەستاون، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی هاتووچۆی دەربەندیخان لە هەردوو ئاراستەوە رێگەکە دابخات. بە گوتەی رێژەن بورهان، تاوەکو ئێستا رووداوی نەخوازراو رووی نەداوە و بۆ روونەدانیشی داوای لە هاونیشتمانیان کرد، \"ئەگەر زۆر ناچاری نەبێت رێگەکە بەکارنەهێنن، چونکە ناتوانن دەربچن؛ ئەوانەشی ناچارن بێن دەرفەتی دەرچوونیان نابێت و نەهاتنیان باشترە\". رێگەی قەزای دەربەندیخان - سلێمانی، تەواوی دەڤەری گەرمیان، ناوچە دابڕاوەکان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە و یەکێک لە قەرەباڵخترین رێگەکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان.", "summary": "بەهۆی بارینی بەفرەوە، ئاستەنگ لە چەندین رێگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی درووستبووە؛ بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، \"بەهیچ شێوەیەک رێگەی دەربەندیخان - سلێمانی بەکارنەهێنن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/170120222", "category": "kurdistan", "summary_length": 201, "article_length": 1307, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 605}, {"article": "هۆشیار زێباری تاکە بەربژێری پارتی بوو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ - ٠٢ - ٢٠٢٢ دادگەی فیدڕاڵی بەربژێربوونی رەتکردەوە، ئێستا پارتی هیچ بەربژێرێکی بۆ ئەو پۆستە نییە. ئەمڕۆ دوایین وادەی خۆبەربژێرکردنە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و کاژێر ١٥: ٠٠ وادەکە کۆتاییهات. دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی هۆشیار زێباری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بڕیارەکە \"سیاسییە\" و چەند لایەنێکی لە پشتە و ئەوان دەزانن ئەو لایەنانە کێن و ئێستا کاتی ئەوە نییە کە ئاشکرای بکەن. لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا هۆشیار زێباری رایگەیاند، ئەو هەموو مەرجەکانی بەربژێربوونی تێدا بووە، بەڵام بڕیارەکە پێشوەختە درابوو. هەروەها گوتیشی، هەرچەندە \"ستەم\"ـی لێکراوە، بەڵام رێز لە بڕیارەکە دەگرێت. رۆژی دووشەممە ٧ی شوبات ماوەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەبێ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ کۆتاییهات، رۆژێک دواتر پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە ٩ی شوبات جارێکی دیکە دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکرێتەوە. وەکو نەریتێکی سیاسی دوای ساڵی ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆککۆمار دراوەتە کورد. لەو کاتەشەوە تاوەکو ساڵی ٢٠١٨ بەپێی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی پۆستەکە دەدرایە یەکێتی، بەڵام لەو ساڵەدا پارتی بەربژێری بۆ ئەو پۆستە هەبوو و لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق رکابەرییەکە لە بەرژەوەندیی یەکێتی یەکلاییکرایەوە. بەپێی دەستووری فیدراڵیی عێراق، دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا لە دوای بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژێردرێت، پێشتر پەرلەمانی عێراق لە ٨ی مانگی یەکی رابردوو تاوەکو ٧ ـی ئەم مانگەی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردبوو. ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەبارەی بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و شێوازی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رێگر بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەو وادەیەی کە پێشتر پەرلەمان بۆی دیاریکردبوون، بۆیە رۆژی دووشەممە وادەکە کۆتاییهات بەبێ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژێرێت.", "summary": "دوای ئەوەی کە بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی هۆشیار زێباری لە بەربژێربوونی سەرۆککۆمار دوورخرایەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ بەربژێرێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/130220228", "category": "kurdistan", "summary_length": 196, "article_length": 1744, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 849}, {"article": "شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ١ی کەرکووک کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ - ٠٩ - ٢٠٢١ نووسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە شارەکە کردەوە و دەستی بە بانگەشە کرد، بۆ هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک قسەی کرد و گوتی پێشوازی خەڵکی کەرکووک لێیان \"ئەوەی سەلماند کە بەڕاستی پارتی تاکە خەمخۆرە؛ هەموو هیوایەکی کەرکووکییەکان بە پارتییە کە بتوانێت ئەو دۆخە سەپێندراوە لە کەرکووک کۆتایی پێبهێنێت؛ هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە بتوانین متمانەی ئەو خەڵکە بەدەستبهێنین و نوێنەرایەتییەکی راستەقینەی ئەوان لە بەغدا بکەین و ئەو دۆخە سەپێندراوەی کە هەیە لە کەرکووک کۆتایی پێبهێنین\". ئەو بەربژێرەی پارتی لە کەرکووک ئاماژە بە کردنەوەی نووسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی و کردنەوەی بارەگای پارتی لە کەرکووک کرد و گوتی: \" ئەمە بارەگای بانگەشەی بەربژێرانی پارتییە؛ لە چەند رۆژی ئاییندەشدا پشت بە خودا بارەگاکانی پارتی بە رێوڕەسمێکی شکۆوە هاوشێوەی پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکرێنەوە\". رۆژی ١١ - ٩ - ٢٠٢١ پارتی لە هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە فەرمی دەستی بە بانگەشە کرد. سەرۆک بارزانی گوتارێکی لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی بانگەشەی حیزبەکەیدا پێشکێشکرد و رایگەیاند، \"تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسییەکانی پارێزگاکان هەبوو کە هیچ دادپەروەریی تێدا نەبوو و لەسەر هیچ بنەمایەکی راست نییە، چونکە سەرژمێری نەکراوە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بۆئەوەی سەنگی پارتی بپارێزین بڕیارماندا بەشداریی هەڵبژاردن بکەین\". ئەگەر وەکو حیزب ئەژمار بکرێت جگە لە هاوپەیمانیێتییەکان، پارتی گەورەترین حیزبە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەوبارەوە سەرۆک بارزانی رایگەیاند، \"هیوادارم لەم هەڵبژاردنەش پارتی بە حیزبی ژمارە یەک بمێنێتەوە\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا \"داوای ئێمە و هەموو خەڵکی عێراق و هەموو ئەو لایەنانەی بەشدار دەبن لە هەڵبژاردن ئەوەیە هەڵبژاردنێکی خاوێن بێت، ساختەکاریی تێدا نەبێت. ئەمە داخوازی یوئێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە\". سەرۆک بارزانی گوتی، \"بێگومان هەڵبژاردن باشترین و راستترین رێگەیە بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە دەسەڵاتدا بکرێت و پارتی خۆی خاوەنی بیرۆکەی هەڵبژاردنە. هەمووتان لەبیرتانە لە نەورۆزی ساڵی ٩١ و لە شاری کۆیە بە هەموو جیهانمان راگەیاند کە دەمانەوێت هەڵبژاردن بکەین و لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕییەوە، بچین بۆ شەرعیەتی دەستووری و یاسایی بە هەڵبژاردن. نە کەس فەرزی کردبوو لەسەرمان و باوەڕ ناکەم کەسیش بیری بووبێت\".", "summary": "پارتیی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی لە کەرکووک دەستپێکرد؛ پارتی بە دوو بەربژێر لە دوو بازنەی ئەو پارێزگایە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات و ئەمڕۆش نووسینگەی یەکێک لەو بەربژێرانە لە کەرکووک کرایەوە. شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی لەو پارێزگایە دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بارەگاکانی پارتی \"بە شکۆوە لە کەرکووک دەکرێنەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1209202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 344, "article_length": 2219, "summary_token_count": 156, "article_token_count": 1004}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوێکی راگەیاندنی مەکتەبی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتیی حیزبەکە پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاندێكی یاوەری کرد. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەیاندا، گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەكە کردووە و جەختیشكرایەوە لەسەر \"یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كە پێویستییەكی بنچینەییە و پێویستیشە ئەم یەكڕیزی و یەك هەڵوێستییە بەردەوام بێت لەپێناو خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان\". هەروەها ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە، \"گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان زۆر خێرا و لەناكاو روودەدەن، بۆیە پێویستە كورد بەرچاو روون بێت لە ئەگەری گۆڕانكارییەكان لە داهاتوودا\". هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، گفتوگۆی ھەمەلایەنە لەبارەی پێشهات و پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانەوە کراوە و جەخت لە هەماهەنگی و دیدی هاوبەش کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان. بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، لەبارەی یەکخستنی هەوڵەکان و کۆدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانییەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پەنابردن بۆ میکانیزمەکانی لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵا و پاراستنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی یاسا و دەستووری عێراق. لەبارەی هەڵبژاردنی عێراقیش ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا \"ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ھێزە کوردییەکان بە پێویستی ئەم قۆناخە زانرا بۆ دەستەبەرکردنی زۆرترین دەنگی کورد بە تایبەت لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان\".", "summary": "ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرد؛ بڕیارە بافڵ تاڵەبانی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0509202122", "category": "kurdistan", "summary_length": 211, "article_length": 1657, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 731}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە ١٨ - ٩ - ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. بە گوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا کورتەیەکی لەبارەی کار و چالاکی و ئەرکەکانی نێردەکە خستەڕوو کە ئامانجیان چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە و جەختیشی کردەوە کە ئەرکی ئەوان تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە ناکەن. مەسرور بارزانیش وێڕای نرخاندنی رۆڵی گرنگیی یەکێتیی ئەوروپا لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن، هيوای خواست کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئارام، دادپەروەرانە، دوور لە ساختەکاری و تووندوتیژی بەڕێوەبچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيشی بۆ هەر هاوکاری و هاوئاهەنگییەکی پێویست لەگەڵ نێردەی یەکێتيی ئەوروپا دەربڕی. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، ٢٤ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٩٢٧ کەس مافی دەنگدانیان هەیە. کۆمیسیۆن دەڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیداوە ١٣٠ چاودێر رەوانە بکات بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق، هاوکات یەکێتیی ئەوروپا بەڵێنیداوە ١٠٠ چاودێر رەوانە بکات، هەروەها کۆمیسیۆن بانگهێشتنامەی بۆ ٥١ وڵات و ٢٥ رێکخراو ناردووە بۆ ئەوەی چاودێریی هەڵبژاردن بکەن. کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن. وێنە: سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئومێد دەخوازێت هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی ئارام، دادپەروەرانە، دوور لە ساختەکاری و تووندوتیژی بەڕێوەبچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180920219", "category": "kurdistan", "summary_length": 223, "article_length": 1455, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 657}, {"article": "شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٦ - ١١ - ٢٠٢١ هێزە ئەمنییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و هێزەکانی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان دەستپێکردووە. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراقی و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە کوشافی سەروو و کوشافی خواروو بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش لە ناوچانەی کە دەکەونە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە فیدراڵییەکان بەڕێوەچووە. لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ ـەوە بۆشاییەکی ئەمنی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دروستبووە. بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و فەرماندەکانی پێشمەرگەش نەهێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنییە بە پێویست دەزانن بۆ نەهێشتنی جموجووڵ و هەڕەشەکانی داعش. کاژێر ٠٩: ٣٠ خولەکی شەوی ٣٠ - ١٠ - ٢٠٢١ لە بەرزاییەکانی زورگەزراو لە سنووری شارۆچکەی پردێ داعش هێرشی کردەسەر پێشمەرگە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی (خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر) له لیوای ١٠ ـی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە شەهیدبوون.", "summary": "هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/061120214", "category": "kurdistan", "summary_length": 89, "article_length": 952, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 452}, {"article": "سەرچاوە خۆجێیەکان لە مەریوان ئاماژە بەوە دەکەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتێکدا ژمارەیەک لە شاخەوانانی مەریوان لەگەڵ خێزانەکانیان بەرەو ناوچە گەشتییارییەکانی نێوان سەقز و مەریوان دەڕۆشتن لەگەڵ بارهەڵگرێت تووشیی پێکدادان بوونە و لە ئەنجامدا پاسەکە کەوتووەتە نێو دۆڵێک. لە رووداوەکە کە لە نزیک گوندی سووتە روویداوە، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ژنێکی ٢٧ ساڵ بەناوی شوعلە قادری دوو پیاوی ٢٥ و ٣٨ ساڵ بەناوەکانی داود باخیش و کاوە خەسرۆزادە و مێردمنداڵێکی ١٢ ساڵە بەناوی ئارشام عەزیزی. ١١ کەسی دیکەش برینداربوون. باس لەوە دەکرێت تەندروستی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە. وێنەی ئەو چوار کەسەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا", "summary": "لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێکی شاخەوانانی مەریوان و بارهەڵگرێک لەسەر ریگەی سەرەکی مەریوان بۆ بانە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسی دیکەش بریندارن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/04062021", "category": "kurdistan", "summary_length": 143, "article_length": 613, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 277}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ گەنم بەپێی جۆرەکەی بۆ سێ جۆر دابەشکراوە، نرخی تۆنێک گەنمی پلە یەک بە ٤٧٥ هەزار دینار، تۆنێک گەنمی پلە دوو بە ٤٠٠ هەزار دینار و تۆنێک گەنمی پلە سێ بە ٣٢٥ هەزار دینار لە جووتیاران دەکڕێت. وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارەکە بە یەکێک لە هەنگاوە \"گرنگەکانی\" پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناودەبات کە لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت. بڕیارە بڕی ٢ % ـی پارەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران وەک پاڵپشت بۆ سندووقی پاڵپشتی بنەتۆی جووتیاران دەگەڕێتەوە. هەروەها ٠٨ - ٠٦ - ٢٠٢١ وەکو وادەی دەستپێکردنی وەرگرتنی گەنم و ٢٢ - ٠٧ - ٢٠٢١ وەکو کۆتایی وادەکە دیاریکراوە. پێشتر لە ٢٠ی ئایاری ئەمساڵ حکومەتی عێراق نرخی وەرگرتنی گەنمی دیاریکرد و نرخەکانیش بەپێی نمرەی گەنمەکە بەمجۆرەن بۆ هەر تۆنێک: ١ - گەنمی نمرە یەک بە (٦٤٠) هەزار دینار ٢ - گەنمی نمرە دوو بە (٥٣٠) هەزار دینار ٣ - گەنمی نمرە سێ بە (٤٧٠) هەزار دینار", "summary": "وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەلايەن عێراق، بەپێی گرێبەستێک لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان گەنمی جووتیاران دەکڕنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060620217", "category": "kurdistan", "summary_length": 183, "article_length": 933, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 451}, {"article": "دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە مەبەستی رادەستکردنی نامەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لێنین مۆرێنینۆ، سەرۆککۆماری ئێکوادۆر، سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئێکوادۆر لە یەکێتی ئەوروپام کرد و نامەکەم گەیاندە ئیزابێل ئالبۆرنۆز، باڵیۆزی ئەو وڵاتە. دلاوەر ئاژگەیی گوتی: \"نێچیرڤان بارزانی، لە نامەکەیدا سوپاسی حکومەت و گەلی ئێکوادۆری کردووە بۆ رۆڵی بەرچاویان لە دەنگدان بە بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی نواى ئارام و ناوچه‌ى نه‌فڕين لە ساڵی ١٩٩١ \". نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسنامەی نێچیرڤان بارزانی دەگەیێنینە سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە لە ساڵی ١٩٩١ دا ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش بوون و گوتیشی: \"پەرتووکێکمان لەسەر کوردستان پێشکەش بە باڵیۆزی ئیکوادۆر کرد\". بە گوتەی دلاوەر ئاژگەیی، لە چەند رۆژی رابردوودا نامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیێندراوەتە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و پۆرتوگال. بەلجیکا، ئێکوادۆر و پۆرتوگال هاوشان ل گەڵ بەشێک لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، لە ساڵی ١٩٩١ دەنگیان بە بڕیاری ٦٨٨ و دروستکردنی ناوچەی نەفڕین لە هەرێمی کوردستان دا. پڕۆژە بڕیاری ٦٨٨ لە دوای کۆڕەوەکەی گەلی کورد لە بەهاری ١٩٩١ لایەن فەرەنساوە پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش کرا، لە ١٥ ئەندامە هەمیشەیی و کاتییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش ١٠ ئەندامیان بە بەڵێ دەنگیان بڕیارەکە دا , کە ناوچەی دژە فڕینی لە باکوور و باشووری عێراق لێکەوتەوە. بڕیارەکە بۆ پاراستنی کورد و شیعە بوو لە هێرشی رژێمی بەعس.", "summary": "نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، نامەیەکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی رادەستی باڵیۆزی ئیکوادۆر کردووە بۆ ئەوەی بگاتە دەستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0704202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 187, "article_length": 1439, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 662}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ٢٢ - ٠٥ - ٢٠٢٢ فارس نەورۆڵی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە، میوانی بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر ٠٨: ٠٠ بوو، کە بێستوون عوسمان لە ستۆدیۆکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی پێشکێشی دەکات. لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی رایگەیاند، \"ئێستا جیهان لە دۆخێکی تایبەتیدایە، بەتایبەتی دوای شەڕی ئۆکراینا و رووسیا، پێدەچێت لەدوای ئەو شەڕە جیۆسیاسیی جیهان بە شێوەیەکی فراوان بگۆڕێت، ئێمەش لەو ناوچەیە تاوەکو ئێستا هیچ ئامادەکارییەکمان نەکردووە بۆ ئەو گۆڕانکارییانە، بەڵکو قەیرانێکی زۆر هەیە لەنێو خۆمان و لەنێو هێزە سیاسییەکاندا. \" گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد، \"کاک نێچیرڤان بە هەستکردن بەو دۆخە سیاسییە لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە، جووڵەکانی بەو ئاراستە دەستپێکردووە کە نێوماڵی کورد و گوتاری کوردی ئامادە بکات بۆ ئەو ئەگەرانەی لە ئاییندەدا روودەدەن. \" بە گوتەی فارس نەورۆڵی، لەم سەردانەیدا بۆلای لایەنە سیاسییەکان، \"نێچیرڤان بارزانی هەڵگری پەیامی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە، پەیامی کۆی لایەنە سیاسییەکانیش کۆدەکاتەوە، بۆئەوەی دەرئەنجام بڕیارێکی لەسەر بدەن کە لە خزمەتی چاکەی گشتی و خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بێت. \" ئەو بەرپرسەی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ئەوەیشی خستەڕوو، ئەوان وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ویستوویانە \"جیاوازییەکان بە ئارامی بەڕێوەببەین، لە دوایین کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی، پارتی پێشنیازی ئەوەی کرد کە لەگەڵ کۆی لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشێت و کێشەکانمان چارەسەر بکەین، باوەڕم وایە لە ئاییندەیەکی نزیکدا بکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ کۆی لایەنە سیاسییەکان. \" سەبارەت بە تەوەری گفتوگۆکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، فارس نەورۆڵی گوتی، \"هەگبەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خێری تێدایە و خێری لەگەڵ خۆی هێناوە، پێموایە لەسەر کۆی کێشەکان گفتوگۆ دەکەن، جووڵەکەی ئەو لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە، لە کاتێکدا بوو کە ئەو میوانداری کرابوو بۆ داڤۆس، بەڵام نەچوو، چونکە هەستی کرد کە قەیران لێرە قووڵترن و تاوەکو بەرەی ناوخۆ بەهێز نەبێت، جووڵەکانی دەرەوەمان سەرکەوتوو نابێت. \"", "summary": "گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، نێچیرڤان بارزانی \"هەستی بەوە کرد تاوەکو بەرەی ناوخۆ بەهێز نەبێت، جووڵەکانی دەرەوە سەرکەوتوو نابێت، هەربۆیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆڕبەندی داڤۆسی نەکرد. \" ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئاییندەیەکی نزیکدا پارتی لەگەڵ کۆی لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەی دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220520223", "category": "kurdistan", "summary_length": 349, "article_length": 1974, "summary_token_count": 154, "article_token_count": 886}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٢، فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە جیا کۆبووەوە. کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، سێ رۆژ دەخایێنێت، لە ١١ی ئەم مانگە دەستیپێکردووە و تاوەکو ١٣ ـی مانگ بەردەوام دەبێت، ئەمساڵ ١٥ سەرۆک و سەرۆکوەزیران و ٦٧ وەزیر بەشداریی کۆڕبەندەکەن و مژارەکانی دیدارەکە بریتین لە، هەژاری، ئاوارەبوون، گۆڕانی کەشوهەوا و هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان. فەلاح مستەفا لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، \"لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و پڕۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کرد، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، دەرفەتێکی باشە دوایین پەرەسەندنەکان لە زاری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ببیستین\". هەروەها فەلاح مستەفا ئاماژەی بەوەش کرد، تاوتوێی پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، لە رووی ئابووری و بازرگانی و دوایین پەرەسەندنەکانی پەیوەندییەکانیان، چونکە وەک چۆن پرسی وڵاتانی دیکە کاریگەری هەیە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، پرسی ئەوانیش کاریگەری لەسەر وڵاتان هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، \"کۆڕبەندەکە دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هەموو ئەو کۆبوونەوانەی ئەنجامیدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیران کە هاوکات وەزیری دەرەوەی قەتەریشە، کۆبووەوە، ئەوەش گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان کە وڵاتێک لە کەنداو بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی بەرەوپێشچونی ئەو پەیوەندییە، ئەوانە پرسی گرنگ بوون بۆ ئەوەی باسبکرێن\". هەر ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، بە گوتەی فەلاح مستەفا، \"سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی دەستپێشخەریی تورکیای کرد بۆ نێوەندگیری و ئامادەباشی و زەمینەسازکردن بۆ دیالۆگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، چونکە دەرفەتێکە بۆ دیپلۆماسی و کۆتاییهێنان بە شەر \". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا فەلاح مستەفا رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی ئەوە کرد کە چی بکرێت بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان، لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیش گفتوگۆکرا، بەرپرسانی تورکیا خوازیارن سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بگەنە رێککەوتن و حکومەتێک پێکبهێنن کە وەڵامدانەوەی خواستی خەڵک بێت. ئاماژەی بەوەشکرد، کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی سەرۆکی هەێمی کوردستان ئاگاداری پرسە جیهانییەکان بێت، وەک پەتای کۆرۆنا، پرسە ئابورییەکان، گۆڕانکاریی کەشوهەوا، تیرۆر، شەڕی ئۆکراینا و رووسیا، هەروەها دەرفەتێک بوو بۆ هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ئەو سەرکردانەی لە کۆڕبەندەکە ئامادەبوون بیروڕا و زانیاری بگۆڕنەوە. لەبارەی کردنەوەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە فەلاح مستەفا گوتی، \"ئاستی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا لە ئاستێکی باشدایە، ئەو پرسە پێشتریش باسکراوە و وەزارەتی دەرەوەش رەزامەندیی لەسەرداوە، ئەم کۆڕبەندەش دەرفەتێکی باشبوو کە دووبارە باسی لێوەبکرێت، وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەو بارەوە گوتی، بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەین\". هەروەها فەلاح مستەفا گوتی، \"بابەتی گاز لەم دیدارە باسنەکرا، بەڵام پێشتر باس لەوە کراوە چۆن عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە سوود لە سەرچاوە سرووشتییەکان وەربگرن بۆ ئەوەی لە رێگەی تورکیاوە ببن بە لایەنێکی دابینکەری ئەو سەرچاوە سرووشتییانە بۆ ئەو وڵاتانەی کە پێویستییان پێیەتی، کە ئەوەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ کردنەوەی دەرگای هاوکاری بە رووی یەکتردا\". رۆژی هەینی ١١ - ٠٣ - ٢٠٢٢ نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات. لە یەکەم رۆژی گەیشتنی بۆ ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر و جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.", "summary": "راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان کردووە و ئەردۆغان، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کردووە بۆ ئامادەبوونی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تورکیا تاوتوێدەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1203202223", "category": "kurdistan", "summary_length": 399, "article_length": 3711, "summary_token_count": 172, "article_token_count": 1649}, {"article": "بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە شایەتحاڵان و گوندنشینانی ئەو ناوچانە دەستی کەوتووە، لەڕێگەی فڕۆکە و تۆپخانەکانەوە ئەو هەشت گوندە تۆپباران و بۆردوومان کراون. بە گوتەی نزار مەجید، دانیشتووی ناحیەی باتیفا ئەو شوێن و ناوچانەی شەوی رابردوو لەلایەن تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومان و تۆپباران کراون لە دەوروبەری بێگوڤا و باتیفا، بریتین لە؛ ریسێ و شێدنە کە دەکەونە باکووری ناحیەی باتیفا، کالگهۆڕێ و بەرانشێ کە بە دووری یەک کیلۆمەتر دەکەوێتە کۆمەڵگەی بێگوڤا، هەروەها خیزاڤا و گوندی مەلا عەرەب و بانکێ و منینێ و ئەڤلەهێ، ئەوانیش دەکەونە باکووری رۆژئاوای باتیفا. تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە گوتەی شایەتحاڵەکان ترس و دڵەڕاوکێیەکی \"زۆری\" بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە. بۆردوومانەکە لەکاتێکدایە کە شاندی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیایان کرد و یەکێک لەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکانی کازمیدا باس کرابوون، پرسی ناوچە سنوورییەکان بوو. لەماوەی سێ ساڵی رابردوو بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئامێدی، جگە لە زیانە ماددییەکان، ٣٣ کەسی سڤیل لە سنووری ئامێدی گیانیان لەدەستداوە. بەشێکی زۆریش لە هاونیشتمانیان گوندەکانیان چۆڵکردووە.", "summary": "پەیامنێری رووداو رایگەیاند، تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەچڕی ھەشت گوند و ناوچەی سنووریی ھەردوو شارۆچکەی باتیفا و دەرکاریان لە قەزای زاخۆ بۆردوومانکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/19122020", "category": "kurdistan", "summary_length": 179, "article_length": 1176, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 519}, {"article": "دوێنی هەینی ١٧ - ١٢ - ٢٠٢١ رامیاری بەختیار ئاو بردی و گیانی لەدەستدا، یەکێک لە هاوڕێکانی رامیار بە ناوی گۆران عوسمان تاوەکو ئەو کاتەی تەرمی هاوڕێکەیان دۆزییەوە و بەخاکیان سپارد، خەو نەچووە چاویەوە. گۆران دەڵێت، \"ئەو هاوڕێیەمان لەگەڵ رامیار بوو تەلەفۆنی کرد گوتی، ' فریامان کەوە، رامیار ئاو بردی '، ئەوانیش زۆر رایان کردبوو بەدوایدا، بەڵام نەیانتوانی بوو بیگرنەوە. \" بۆ دوایینجار کەسوکارەکەی لە پێش ماڵی خۆیان ماڵئاوایی لە رامیار دەکەن، تەرمەکەشی بەڕێدەکەن بۆ گۆڕستانێک نزیک ئەو شوێنەی کە شەوی هەینی لێی کەوتە نێو ئاوی لافەوە و گیانی لەدەستدا. بەختیار غەفوور، باوکی رامیار دەڵێت، \"لەگەڵ خۆی دەیان خەون و هیوا و ئامانجی بردە ژێرگڵەوە\". بەختیار غەفوور دەڵێت، \"گەنج بوونە ماڵمان لەو پەری شارە حەزیان کردووە، بگەڕێن و باران و لافاو ببین، ئیتر ئەم رووداوەیان بەسەر هاتووە\". رامیار لەگەڵ سۆران و هۆگری هاوڕێی دوای گەڕانەوەیان لەو چێشتخانەی کە کاری لێدەکەن، دەچنە کۆنەدێ لە نزیک شارۆچکەی تەکیە بۆ گەڕان و بینینی دیمەنی باران و لافاو. محەممەد سامان، هاوڕێی رامیار دەڵێت، \"وەک برام وابوو، پانزە ساڵی تەمەنمان بەیەکەوە بەسەر بردووە، تەسەورم نەدەکرد ئاوامان بەسەر بێت\". لە ئێوارەی رۆژی ١٧ مانگەوە شەپۆلێکی بارانی بەخووڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی شار و شارۆچکەکان لافاو دروست بووە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیانێکی زۆریش بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک هاونیشتمانی کەوتووە.", "summary": "گەنجێکی ١٨ ساڵ لە شارۆچکەی تەکیەی سەر بە چەمچەماڵ ئاوی لافاو بردی و گیانی لەدەستدا، ئەو لەگەڵ هاوڕێکانی چووبوونە دەرەوەی شار، لە کاتی پەڕینەوەیان لەسەر چەمێک، قاچی رامیار هەڵدەخلیسکێت و ئاو دەیبات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1812202139", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 1296, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 590}, {"article": "نەجم جبووری، پارێزگاری موسڵ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەو هێزانە هاتوون تاوەکو بە تەواوەتی سنوور بپارێزن، بە تایبەت لە رۆژئاوای شنگال و سنووری سووریا و بەعاج و ئەو ناوچانە. تاوەکو سەری مانگ ئەو بڕیارە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. \" ئەو هێزە چەکدارانەی لە شنگالن، بەشێکیان ئامادە نین شارەکە چۆڵ بکەن، بەڵام ئامادەن دانوستاندان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بکەن. حسێن حەجی، ئەندامی پارتی پادە و دەڵێت، \"ناکرێت ئەوە بەسەر شنگالدا بسەپێنرێت. ئەو کەسانەی خوێن و شەهیدیان داوە و شەش ساڵ خەباتیان کردووە، ئەمڕۆ بە ئاسانی بڵێن لە شنگال بچنە دەرەوە و هێزی عێراق جێیان بگرێتەوە. ئەوە قبووڵ ناکرێت. \" بە بۆچوونی بەرپرسی هێزی ئێزیدخان چوونی پۆلیسی فیدراڵی بۆ شارەکە بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشەکە هەنگاوێکی باشە. حەيدر شەشۆ، بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان دەڵێت، \"هاتنی پۆلیسی فیدراڵی بۆ ئەوەیە کێشە لە شنگالدا دروست نەبێت تاوەکو بتوانن سنووری نێوان سووریا و عێراق بپارێزن. ئەوەش هەنگاوێکی باشە. \" بە گوێرەی قۆناخی دووەمی رێککەوتنەکە ٢٥٠٠ پۆلیس بۆ شنگال دادەمەزرێنرێن و کارگێڕیی نوێیشی بۆ دادەنرێت. حەوت هێزی چەکدار لە شنگالن و سێ ساڵە چوار هێزیان بە هاوبەشی بازگەکانی شنگال دەپارێزن، بەڵام دوای رێککەوتنی شنگال نازانرێت کامیان گۆڕەپانەکە بۆ ئەوی دیکەیان چۆڵ دەکات.", "summary": "شەش هەزار پۆلیسی عێراق لە رۆژئاوای شنگال جێگیر بوون. ئەوە یەکەم هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنی هەولێر و بەغدا. سێ لیوای عێراق بە درێژایی ٨٠ کیلۆمەتر لە ناوچەکە و سەر سنووری عێراق - سوریا جێگیر کراون. بە گوتەی پارێزگاری موسڵ تا سەری مانگ رێککەوتنەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2111202015", "category": "kurdistan", "summary_length": 279, "article_length": 1158, "summary_token_count": 127, "article_token_count": 530}, {"article": "بڕیارەکە لە رووی دارایی مانگانە زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە بە شێوەیەک تەنیا زیانە ئابوورییەکانی بڕیارەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ نزیکەی ٦ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، کۆمپانیاکانی هەناردە و هاوردەکردنی زێڕ پشکی زۆری زیانەکانیان بەرکەوتووە، بۆیە دەڵێن ئەگەر حکومەتی عێراق بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە، لە دادگەی فیدڕاڵی سکاڵا تۆماردەکەن. زیاتر لە دوو هەفتەیە دەرگای هەناردەکردن و هاوردەکردنی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە داخراوە. بڕیارەکە دەستەی فرۆکەوانی عێراقی بەبێ دیاریکردنی هیچ هۆکارێک داویەتی، بەڵام زێڕنگەران بڕیارەکە بۆ سێ هۆکار دەگەڕێننەوە: گەندەڵی لە گومرگی فڕۆکەخانەکان، پارێزگاری لە زێڕی نێوخۆ و هاوسەنگی لەنێوان هەناردە و هاوردە و گەڕانەوەی داهاتی گومرگی زێر بۆ بەغدا. ئێستا لە سەرتاسەری عێراقدا تەنیا لە رێگەی فرۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەفەوە هاوردە و هەناردەکردنی زێڕ رێگەی پێدراوە. بازرگانانی زێڕ لە هەرێمی کوردستان مامەڵەکانیان لەگەڵ دەرەوە راگرتووە، چونکە هەناردەکردنی زێڕ لە رێگەی بەغدا و نەجەفەوە بە مەترسیدار دادەنێن و هیچ گەرەنتییەک بۆ سەلامەتیی ماڵەکانیان نابینن. بەسیر مەرعی، بازرگانی زێڕە و دەڵێت، \"دوو هەفتەیە بازاڕی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی تێكچووە. ئێمە ناتوانین زێڕ بنێرینە بەغدا یان نەجەف، چونکە ئەمانیان تێدا نییە. لە هەرێمی کوردستان زێڕەکانمان لە ئەماندا بوون کە دەمانناردن بۆ تورکیا و ئیمارات. هەندێک لە جوملەفرۆشەکان بە رێگەی وشکانی زێڕیان ناردە تورکیا، کەچی لەودیو گیرا کە نرخەکەی هەشت ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلارە و لەوێ بە قاچاخ دانرا\". بە گوێرەی پێشبینییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا کراوە، نزیکەی ١٠٠ تۆن زێر لە بازڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بە بەردەوامی مامەڵەی پێوەدەکرێت. پێش ئەم بڕیارە، لە مانگێکدا تەنیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە نزیکەی ١٥ تۆن زێر هاوردە و هەناردە دەکرا. بۆ هەر کیلۆیەک هەناردەکردن ٨٠ دۆلار و هاوردەکردن ٢٥٠ دۆلار گومرگ وەردەگیرا کە مانگانە بە گوێرەی هەڵبەز و دابەزی نرخی جیهانیی زێڕ دەکاتە ٥ بۆ ٦ ملیۆن دۆلار. ئەو داهاتە ئەگەر بەراورد بکرێت دەتوانرێت مانگانە مووچەی هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و پلاندانانی هەرێمی کوردستانی بە زیادەوە پێی دابینبکرێت کە زیاتر لە ٥ ملیار دینارە. کۆمپانیاکانی هەناردە و هاوردەکردنی زێڕ کە مۆڵەتی سەرتاسەریی عێراقیان هەیە پشکی زۆری زیانەکانیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک کۆمپانیا هەیە بە تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدا دوو ملیۆن دۆلاری زەرەر کردووە، بۆیە ئەگەر بەم نزیکانە حکومەتی عێراقی بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە، سکاڵا تۆماردەکەن. هەژار قادر، خاوەنی کۆمپانیای هاوردە و هەناردەی زێڕە و دەڵێت، \"ئێمە وەکو کۆمپانیا بەهۆی ئەو بڕیارەوە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلارمان زیان کردووە. ئەمە دوو جارە کە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە تووشی ئەوە دەبین. کێشەی ئێمە ئەوە کە هەر بڕیارێک لە بەغداوە دەردەچێت بە کەمتر لە شەش سەعات جێبەجێ دەکرێت. کۆمپانیای ئێمە کە فڕۆکەخانەی هەولێری بۆ ئیش هەڵبژاردووە؛ لە هەر فڕۆکەخانە سەرکەوتووەکانی عێراقە. بگرە بازرگانە عەرەبەکان ناتوانن لە بەغدا کاربکەن. ئێمە ناتوانین هەر وا راوەستین و چاوەڕێی بەغدا بین. ئێمە لە دادگەی فیدراڵیی بەغدا سکاڵا تۆماردەکەین\". لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاستێکی بەرز بۆ مەبەستی قازانج خەڵکی بە لێشاو زێڕەکانیان دەکردە پارە، بۆیە ئاستی هەناردە بەراورد بە هاوردەکردنی زێڕ زۆر بەرزبووەوە. بەراورد بە نرخی زێڕی نوێ، نرخی زێڕی دەستی دوو دووهێندە دابەزیوە. پێش بڕیارەکە هەر مسقاڵێک زێری دەستی دوو لە ٥ بۆ ١٠ هەزار دینار جیاوازیی لەگەڵ زێڕی نوێ هەبوو، بەڵام ئێستا جیاوازییەکە ١٥ بۆ ٢٠ هەزار دینارە. عیسا عەلی، هاونیشتمانییەکە کە زێڕی فرۆشتوو و دەڵێت، \"ئەمڕۆ کە من ٦٥ مسقاڵ زێڕم فرۆشتووە، بەهۆی ئەو قەدەخەیەوە ٦٠٠ دۆلارم زەرەر کردووە\". ئەو زێڕە بەکارهاتووەی لە بازاڕەکاندا کڕدراون، دەکرێن بە قاڵب و ئامادە دەکرێن بۆ هەناردەکردنی بۆ تورکیا و دوبەی. لە بەرامبەردا زێڕی نوێ هاوردە دەکرێت، بەڵام ئێستا ئەوە راوەستاوە. بۆیە بازاڕی کڕینی زێڕی دەستی دوو سارد بووەتەوە. پێشنیاز دەکرێت هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازرگانییەکە تەنیا لە یەک یان دوو فڕۆکەخانە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا رێگە بە هەناردە و هاوردەکردنی زێڕ بدرێت. هەندرێن عەبدولرەحمان، کارگێڕی سەندیکای زێرینگەرانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەموو شتەکان بە رێکاری یاسایی دەکرێن. من نازانم لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق چۆن بەڕێوەدەچێت، بەڵام پێم وابێت دەیانەوێت لە عێراقدا فڕۆکەخانەیەک و لە هەرێمی کوردستانیشدا فڕۆکەخانەیەک ئەو کارەیان تێدا بکرێت. لەو بارەیشدا دەکرێت لە رووی یاسای وڵاتەوە ئەوە شتێکی رێگەپێدراو بێت\". لەدوای رووداوکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ حکومەتی عێراقی لەگەڵ داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، هەمان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٨ مانگ بازرگانیی زێڕ لەگەڵ دەرەوە راگیرا، بەڵام لەگەڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دۆخەکە ئاسایی بووەوە. ئەمە دووەم جارە حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەخەی هەناردە و هاوردەکردنی زێڕ لە هەرێمی کوردستان دەدات. عەبدولزەهرا محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، \"لێرە و لەوێ دەروازەیەک دادەخرا، فڕۆکەخانەیەک دادەخرا، بۆیە بەهۆی داخستنیانەوە پرۆسەکە دەگوزرایەوە بۆ دەروازەیەکی دیکە. لەوانە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ روویداوە، بەهۆی شەڕی داعش و هۆکاری دیکە لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هاوردەکردن راگیرا. تەنیا لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف هاوردە کراوە. دوای سەقامگیربوون دۆخەکە گەڕایەوە سرووشتی ئاسایی خۆیی، بەشێوەیەکی ئاسایی زێڕ لە رێگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە کراوە. لە هەندێک کاتدا لێرە و لەوێ کاری فێڵ و گەندەڵی لە هەناردە و هاوردەکردندا کراوە، ئەمەش پێویستی بە رێکاری تووند هەبووە بەمەبەستی سنووردانان لەبەردەم ئەو رەفتارە نادروستانەدا\". زێڕ کانزا یاخود توخمێکی کیمیاییە و یەکێکە لە بەنرخترین کانزاکان لە جیهاندا. هەمیشە رۆڵێکی گرنگی لە سیاسەتی دارایی وڵاتاندا هەیە. ساڵی ٢٠١٨ تورکیا بووە پێنجەم وڵات لە ئاستی جیهاندا بۆ کڕینی زێڕ، چونکە خەڵکی وڵاتەکە بۆ راگرتنی هاوسەنگیی دارایییان زێڕیان دەکڕی.", "summary": "بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق هەناردەکردن و هاوردەکردنی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەوڵیر قەدەخەکرا و تەنیا لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی نەجەف و بەغدا بازرگانی بە زێڕ دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/200920207", "category": "kurdistan", "summary_length": 168, "article_length": 5428, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 2509}, {"article": "ئەمڕۆ هەینی، د. فوئاد مەعسووم راگەیێندراوەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، \"چەند رۆژێکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رووبەڕووی بارودۆخێکی نائاسایی بووەتەوە کە هەموو دڵسۆزانی یەکێتی و جەماوەرەکەی ئازارداوە و وایکردووە بەپەرۆشەوە چاوەڕوان بین بە رێگەیەکی هێمنانەن کۆتایی بەو گرژییانە بهێندرێت. \" کێشەکانی نێو یەکێتی بە گوتەی فوئاد مەعسووم دەرئەنجامی کۆمەڵێک کێشەیە کە \"کۆنگرەش نەیتوانی چارەسەریان بکات. \" یەکێتی کۆنگرەی چوارەمی لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەست و لەو کۆنگرەیەدا کە یەکەم کۆنگرەی دوای مام جەلال بوو، سیستمی هاوسەرۆکی بۆ حیزبەکە دانرا. فوئاد مەعسووم باسی لەوە کردووە، کۆنگرەکە \"لە هەلومەرجێکی نائاساییدا بەسترا و وەک ناچارییەک و دەربازبوون لەژێر گوشار و زرووفێک کە قۆناخی دوای کۆچی دوایی مام جەلال بوو کە شۆکێکی گەورەی حیزبی لێکەوتبووەوە، بەوەش نەتواندرا خوێندنەوەیەکی واقیعانە بۆ ئەم قۆناخە بکرێت و ئەنجامەکەی بەوجۆرە نەبوو کە هەمووان چاوەڕێی بووین. \" ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی دەڵێت، پێش کۆنگرە پێشنیازی کردووە کە جگە لە سەرکردایەتیی حیزبەکە، ٥٠ ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەند لەگەڵ ٢٠ کادیری گەنج و شارەزا و بەتوانا لە ئۆرگانەکانی دیکە کۆببنەوە تاوەکو زۆر بە وردی بەرنامەیان دابڕشتایە بۆ \"کۆنگرەیەکی زانستیی حیزبییانە کە هەموو ئاستەنگەکانی لاببردایە. \" د. فوئاد مەعسوم ئاماژەی بەوە کردووە کە گوێ لە پێشنیاز و راسپاردەکانی نەگیراوە، دەڵێت، \"کاتی خۆی ئەگەر گوێ لەو راسپاردە یان پێشنیازە بگیرایە، ئەوا ھەموو کێشەکانی نێو حیزبیش چارەسەر نەکرانایە، زۆربەیان چارەسەر دەبوون. \" گوتوویشیەتی، \"جگە لەوەی چەند بیرۆکەیەکی دیکەشمان پێشکەش کرد کە بەسوودی یەکێتی تەواو دەبوو و رەنگە رووبەڕووی ئەم ساتە نەبووینایەتەوە. \" د. فوئاد مەعسووم کە سەرۆککۆماری پێشووی عێراقیش بوو لەسەر پشکی یەکێتی داوا لە هاوسەرۆکانی حیزبەکە دەکات، \"دوور لە هەر بەرژەوەندییەکانی کەسی و دوور لە هەر لێکدانەوە و بیرکردنەوەیەکی دەستەیی، تەنیا و تەنیا بۆ سوودی یەکێتی و گەلەکەمان لە خەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بین. \" دەشڵێت، لە بەردەوامیی ململانێ و کێشەکان، \"هیچ کەس براوە و سەرکەوتوو نییە، بەڵکو هەمووان لەنێو کەشتییەکەدا نغرۆ دەبین. \"", "summary": "د. فوئاد مەعسووم، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری حیزبەکە لەبارەی کێشەکانی نێو یەکێتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پێش بەستنی کۆنگرە پێشنیازێکی کردووە، ئەگەر گوێی لێبگیرایە \"ئەوا هەموو کێشەکانی نێو حیزبیش چارەسەر نەکرانایە، زۆربەیان چارەسەر دەبوون. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0608202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 324, "article_length": 1932, "summary_token_count": 144, "article_token_count": 880}, {"article": "رووداو چوەتە ناو فەرمانگەکان کە هەموویان لەناو بینای کتێبخانەی گشتی پیرەمەگروون دان، فەرمانگەی کارتی نیشتمانی و کتێبخانە و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پیرەمەگروون لەگەڵ فەرمانگەی هاتووچۆ، فەرمانگەی چالاکییەکانی منداڵان و فەرمانگەی دارایی سووتێنراون و بەشێکی زۆر لە بەڵگەنامەکانیان لەنێوچوون. بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانیی سلێمانی لە سلێمانییەوە چووەتە پیرەمەگروون و شوێنەواری ئەو زیانانەم نیشان دەدات کە بەهۆی خۆپیشاندانەکەی رۆژی چوارشەممە بەر فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی ناحیەکە کەوتوە. لە % ٩٥ی کەرەستەکانی فەرمانگەکەی سووتان و لەناوچون یان براون. شێرکۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری کاروباری کارتی نیشتمانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: \"ژوری سەرۆکی فەرمانگەکە ١٠٠ % ی سووتاوە، لەم ژوورەش کۆمەڵێک ئامێری گەرمکەرەوە و ساردکەرەوە هەروەها کۆمەڵێک ئامێری ئەلیکترۆنی تۆمارکردن و هەڵگرتنی داتاکان سووتاون، لە هۆڵی کارکردنی کارمەندەکانیش، پێنج کۆمپیتەرمان شکاوە و پاشان براون و ئامێرەکانی پەنجەمۆر و تۆماری پشکنینی چاو شکێنراون و زیانەکانمان بە نزیکەی ٣٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت\". هێشتا دوکەڵی ئاگرەکە بەردەوامە، کتێبخانەی گشتی ناحیەی پیرەمەگروون بە جۆرێک سووتێندراوە تاکە کتێبێکی دەرنەچووە کە ١٦ ساڵ بوو سەرقاڵی پڕکردنەوەی بوون. فاتم محەممەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی پیرەمەگروون باسی لەوەکرد: \"لەکاتی رووداوەکە من لێرەبووم کە بینیم ناخۆشترین هەستم هەبوو، ئەگەر ماڵەکە خۆم بسووتایە هەر ئەوەندە پێم ناخۆش دەبوو، زیانەکانمان زۆرن هۆڵێکی کتێبخانەکەمان کە نزیکەی دوو هەزار گۆڤار و رۆژنامە لەگەڵ ٥٠٠ کتێب سووتاون و لەگەڵ کۆمەڵێک ئامێر و پێداویستی زیانەکانیشمان بە نزیکەیی ٢٠ هەزار دۆلار زیانما پێگەشتووە\". جگە لەم دوو فەرمانگەیە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پیرەمەگروون لەگەڵ فەرمانگەی هاتووچۆ، فەرمانگەی چالاکییەکانی منداڵان و فەرمانگەی دارایی سووتێنراون هەموو ئەو فەرمانگانە لە نێو باڵەخانەی کتێبخانەی شارۆچکەکەدان. کاروان ئەحمەد، کارمەندی سەنتەری منداڵانی پیرەمەگروون ئاماژەی بەوەکرد: \"زیانەکانی فەرمانگەکەی ئێمە نزیکەی ٥ هەزار دۆلار دەبێت و شوشەی پەنجەرەکان شکاون و دیوارەکانمان هەمووی رەش بووە و ناتوانین دەوامی تێدا بکەین\". لە هەر شەش فەرمانگەکە کارکردن پەکی کەتووە و زیاتر لە مانگێک پێویستە بۆ ئەوەی نۆژەن بکرێنەوە و بکەونەوە کار.", "summary": "بەهۆی خۆپیشاندانەکەی پیرەمەگروون شەش فەرمانگەی خزمەتگوزاری سووتێنراون و بەو هۆیەوە کارکردن تێیاندا راگیراوە و بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئەو فەرمانگانە دەڵێن، ناتوانن بەو شێوەیە کاربکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/291120217", "category": "kurdistan", "summary_length": 182, "article_length": 2010, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 896}, {"article": "بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاوی نێو شەقامە گشتییەکان و دەنگی هۆڕنی ئۆتۆمبێل، پۆلیسی مۆمبای، سیستەمێکی نوێی ترافیکی داناوە، بەپێی سیستەمەکە ئەگەر شۆفێرەکان بە تووندی هۆڕن لێبدەن و ژاوەژاوی زۆر دروستبکەن، ترافیکەکە لە سەوزەوە دەبێتە سوور. سووربوونی ترافیکەکە بەمەبەستی سزادانی شۆفێرەکانە و بۆماوەیەکی زیاتر لە ترافیک دەیانهێڵێتەوە. ئەم سیستەمە لە مانگەکانی تشیرنی دووەم و کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ـەوە لە مۆمبای کاری پێکراوە و ئەگەر سەرکەوتووبێت لە شارەکانی دیکە تاقیدەکرێتەوە.", "summary": "پۆلیسی هاتووچۆی مۆمبای لە هیندستان بڕیارێکی جیاواز لەبارەی هۆڕن لێدانەوە لەلایەن شۆفێرانەوە دەدات، بەجۆرێک هەر کەسێک لەکاتی سەوزبوونی گڵۆپی ترافیکەکە هۆرن لێبدات راستەوخۆ گلۆپەکە لە سەوزەوە دەبێتە سوور.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0902202014", "category": "kurdistan", "summary_length": 202, "article_length": 464, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 213}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی ژمارە ٢٤٠ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا شەش هەزار و ٢٥١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، زۆرترینیان لە دهۆک بووە کە دوو هەزار و ٨٨٤ پشکنین بوون. ژمارەی تووشبووە دەستنیشانکراوەکان لە هەرێمی کوردستان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە: ٢٠ تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە، کە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە: هاوکات ٤٠٠ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە: تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٥٩٥ هەزار و ٩٥٤ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٦٧ هەزار و ١٨٤ پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون، ٣٩ هەزار و ٢٠٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٢٦٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا هەزار و ٥٣ تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و ٢٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ هاوکات ٤٠٠ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/231020206", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 605, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 282}, {"article": "دوای ناڕەزایەتییەکان کارەبا درایەوە بە گوندەکان، بەڵام هێشتا خەڵک رازی نەبوون و دەیانگوت، هەرکاتێک کارەبا ببڕێت دووبارە رێگە دەگرن. بەڕێوەبەری ناحیە و موختاری گوندەکان بە نوێنەرایەتیی هەموویان چوون بۆ لای راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، بەڵام کاتێکی زۆریان پێچوو و خەڵکە ناڕازییەکەش لە بەر هەتاوی گەرم وەستابوون. دواتر تەلەفۆنیان بۆ موختار کردووە، ئەویش گوتوویەتی نەیانتوانیوە راکان جبووری ببینن و دەگەڕێنەوە. خۆپێشاندەران بەو قسەیە بێئومێد بوون، بۆیە رێگەیان داخست و چەند تایەیەکیان سوتاند. جاسم محەممەد، خاوەنی موەلیدە و دەڵێت، \"لە ٢٤ کاژێردا کاژێر و نیوێک بۆ دوو کاژێر زیاتر کارەبا نەبووە، کێشە هەر هەبووە بەڵام بە چەشنی ئێستا نەبووە\". جەلال رەوف، مامۆستایەکە لەنێو خۆپێشاندانەکە دەڵێت، \"کێشە هەر کارەبا نییە، گەر کارەبا نەبێ ئاو نییە، ئاو نەبێ کشتوکاڵت لەنێودەچێت، کشتوکاڵ نەبێ ئاژەڵ بێ لەوەڕ دەبێ\". لەسەر بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان خۆپێشاندن کۆتاییهات. شاندێک بە نوێنەرایەتیی خەڵکی خۆپێشاندەر و بەڕێوەبەرانی هەردوو ناحیەی شوان و پردێ سەردانی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووکیان کرد. ئەوان بەڵێنی زیادکردنی بڕە کارەبای ناوچەکە چاککردنی کەموکوڕییەکانی وێستگەکان و هاوکات جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییان پێدراوە. عەمبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ دەڵێت، \"ئێستا بەپێی ئەو بەڵێنەی پێمان درا لەلایەن کاک لەیس بەڕێوەبەری کارەبای کەرکووک، کاتێک جەنابی پارێزگار لە مەکتەب سیاسیی یەکێتی بە ئامادەبوونی کاک ئاسۆ پەیوەندی پێوەکرد ئەو بەڵێنەیدا و، سبەی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەکانمان سەردانی ناحیەکە دەکەن\". گەرچی ماوەیەکی زۆرە سنووری شوان و شێخ بزێنی و گوندەکان سەر بە پردێ کێشەی کارەبایان هەیە، بەڵام ماوەی ١٠ رۆژ بوو بەتەواوی کارەبا لەسەر زیاتر لە ١٥ گوند و کۆمەڵگەی کوردی پچڕاوە، ئەوەش بە بیانووی چاککردنەوەی وێستگەی دابەشکردنی کارەبای ناوچەکە.", "summary": "ئەمڕۆ بەشێک لە خەڵکی گوندەکانی شوان و پردێ رێگەی کەرکووک - هەولێریان داخست و ناڕەزاییان بەرامبەر نەبوونی کارەبا دەربڕی. هێزی ئەمنییەکان هەوڵیاندا بڵاوەیان پێبکەن، بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو. بەڕێوەبەری ناحیەی پردێش دەڵێت، بەشێک لە کێشەی کارەبا چارەسەر دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0106202226", "category": "kurdistan", "summary_length": 266, "article_length": 1675, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 766}, {"article": "شەوی سێشەممەی رابردوو لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین گەنجێکی کورد بە ناوی پشتیوان جەلال دەستڕێژی گوللەی لێکرا و کوژرا. عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خوورماتوو بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەسەر کەیسی کوشتنی پشتیوان جەلال، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان هەنگاوی باشیان بڕیوە و گەیشتوونەتە سەرەداوێک، بەڵام هێشتا ماویانە بگەنە ئەوەی ١٠٠ % بکوژی سەرەکی دیاری بکرێت. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خوورماتوو ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوە لە درەنگانێکی شەو بووە، شوێنەکەی تاریک بووە، ئەمەش لێکۆڵینەوەکانی سەخت و دژوار کردووە، بەڵام کامێرای ناوچەکەیان کۆکردووە و گەیشتوونەتە هەنگاوی باش. لە خورماتوو لە ماوەی تەنیا چوار رۆژدا دوو گەنجی کورد کوژراون. یەکێکیان بەناوی پشتیوان کەریم، لە نزیک نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو لە درەنگانی شەودا درایە بەر دەستڕێژی گوللە. پشتیوان کەریم لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ بوو، پێشمەرگە بوو، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان زانیاریی تەواویان لەبارەی کوشتنەکەی نەخستووەتەڕوو، تەنیا ئەوەی دەستیان کەوتووە لە کامێراکانی چاودێرییەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابی بێ ژمارە و ماتۆڕسکیلێکن کە تەقەیان لەو گەنجە کردووە. قانع جەلال، کەسوکاری ئەو گەنجە بە (رووداو)ی گوت: \"بەدوایەوە هاتوون و کوشتوویانە، ئەملا و ئەولای شوێنی تاوانەکە پۆلیس بووە، تەقەکەیەکی زۆر کراوە، بەڵام کەس قسەی نەکردووە\".", "summary": "بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خوورماتوو رایدەگەیێنێت، لەسەر کەیسی کوشتنی پشتیوان جەلال، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان هەنگاوی باشیان بڕیوە و گەیشتوونەتە سەرەداوێک.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0701202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 156, "article_length": 1220, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 564}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ - ١٠ - ٢٠٢١ عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کاژێر ٢: ٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ سەردانی حیزبی زەحمەتکێشان و کاژێر ٣: ٣٠ خولەک سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان دەکات، هەروەها کاژێر ٤: ٣٠ خولەک لەگەڵ هەشت حیزب و لایەنی کریستیان کۆدەبێتەوە. کەیفی هادی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، کاژێر ٤: ٣٠ پارتی لە عەنکاوا لەگەڵ ئەنجوومەنی گەلی کلدانی، حیزبی بەیت نەهرەین، قەوارەی شلاما، بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریانی، رێکخراوی کلدو ئاشووری، حیزبی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی، رابیتەی کلدانی و پارتی بەیت نەهرەینی نیشتمانی کۆدەبێتەوە. دوای ئەوەی رۆژی دووشەممەی رابردوو، شاندی پارتی سەردانی شاری سلێمانیان کرد و لەگەڵ چەند حیزبێک کۆبوونەوە، رۆژی سێشەممە ١٩ - ١٠ - ٢٠٢١ سەردانی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامییان کرد لە هەولێر. شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە فازڵ میرانی، مەحموود محەممەد، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن و دڵشاد شەهاب. لەبارەی ئامانجی سەردانەکان، پێشتر مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی پێشتر بۆ رووداو قسەی کرد و گوتی، \"تەنیا بۆ بەسەرکردنەوەیەوە و بە هیچ شێوەیەک\" گفتوگۆی سیاسی ناکەن، باسی لەوەش کرد، گفتوگۆی سیاسی دەمێنێت بۆ کاتێکی دیکە.", "summary": "پارتی دیموکراتی کوردستان لە درێژەی سەردان و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی چەند حیزب و لایەنێکی دیکە دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/201020211", "category": "kurdistan", "summary_length": 153, "article_length": 1243, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 545}, {"article": "رۆژی یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەڵەبجە و سووتاندنی بینای حکومی لەو شارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ئەو شارەدا کرد. مەسرور بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، پێویستە رێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە بگیرێتەبەر کە موڵک و ماڵی گشتییان سووتاندووە و تێکداوە. لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشکردنە سەر دامودەزگا حکومییەکان و موڵک و ماڵی گشتیی و هاونیشتمانییان دەربڕی. هاوکات ئەوە ئاشکراکراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە دوو پرۆژەی گرنگی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کراوە. پرۆژەکانیش یەکێکیان بریتییە لە پردی \"تووەقوتە\" کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە دەکرێت. ئەوەی دیکەشیان \"ناوچەی پیشەسازیی خۆراک\"ـە کە دەستەی وەبەرهێنان جێبەجێی دەکات. لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکی حکومەتدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هەردوو پرۆژەکە لە قۆناخی دوایی ئامادەکاریدان و لە ماوەیەکی نزیکدا بەردی بناخەیان دادەنرێت. هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە تاوتوێ کراوە. رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٠٨/٢٢ خۆپیشاندان لە بەشێك لە شارەكانی كوردستان کرا. لە پارێزگای هەڵەبجەش خۆپیشاندان تاوەكو كاژێر ٠٢: ٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەردەوام بووە. عەمید كازم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خۆپیشاندانەکەی هەڵەبجە تاوەكو درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بووە، خۆپشاندەران بەردبارانی باڵەخانەی قایمقامیەت، دادگا، مەڵبەندی یەكێتی و لقی ١٢ی پارتیان كرد، جگە لەوە فەرمانگەی هاتووچۆی ناو شار و بەشێكی شارەوانیی هەڵەبجەیان سووتاندوە. * لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی پارێزگاکە تاوتووێ دەکات * ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شارستانیانە مافی هاووڵاتییانە، بەڵام سووتاندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر. ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بارودۆخی دەڤەرەکەی لە ڕووی تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە تاووتوێ کرد. سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی حکومی و موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەربڕی کە دوێنێ هەندێک کەس لە ژێر ناوی خوپێشاندانەوە لە هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامیاندا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شارستانیانە مافی هاووڵاتییانە، بەڵام سووتاندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر. لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوو پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرا کە یەکێکیان پڕۆژەی پردی (تووەقوت)ە کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەنجام دەدەرێت، هەروەها (ناوچەی پیشەسازی خۆراک) کە دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامی دەدات. هەردوو پڕۆژەکەش لە قۆناخی کۆتایی ئامادەکارییدان و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای رێکارە ئیدارییەکان، بەردی بناغەی ھەردوو پڕۆژەکە دادەنرێت. دۆخی تەندروستی سنووری پارێزگاکە و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤاپرۆسی کۆرۆنا، لایەنێکی دیکەی گفتوگۆی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوون.", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەکاندەوە رایگەیاند خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافی هاووڵاتییانە و سووتاندنی موڵکی گشتی دەچێتە خانەی تاوانەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/230820208", "category": "kurdistan", "summary_length": 153, "article_length": 3141, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 1421}, {"article": "جووەکان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان رەگ و ریشەیان بە قووڵی داکوتیوە. پەیامبەر ئیبراهیم، لە شاری ئۆر لە باشووری عێراق لەدایکبووە. هەروەها تەلموودی بابل، یەکێک لە کتێبە هەرە پیرۆزەکانی ئایینی یەهوودی لە شاری بابل هاتووەتە بوون. بەگوێرەی سەرژمێرییەکی دەوڵەتی عوسمانی کە لە ساڵی ١٩١٧ ئەنجامدراوە، ئەو سەردەمە جووەکان ٤٠ % ی دانیشتووانی بەغدایان پێکهێناوە. بەڵام دوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، ناکۆکییەکان و هەڵمەتەکانی دژی جووەکان لە ناوچەکەدا زیادیانکرد، بۆیە زۆربەی هەرە زۆریان ناچاربوون عێراق بەجێبێڵن و بچنە ئیسرائیل، ئێستا زۆربەی شوێنەوارەکانیان رووبەڕووی مەترسیی دیارنەمان و لەنێوچوون بوونەتەوە. هەولێر لە نێوجەرگەی شانشینی ئادیابین بوو کە لە سەدەی یەکەمی زایینی ئایینی خۆی بۆ یەهوودیەت گۆڕی و هاوکاریی دارایی پێشكێشکرد بۆ دروستکردنی پەرستگەی ئۆرشەلیم / قودس. تاوەکو ئەمڕۆش، عێراقی و کوردستانیان بیرەوەریی خۆشی هاوڕێ و دراوسێ جووەکانیان لەبیرماوە. یەکێک لەوانەش عومەر فەرهادیی تەمەن ٨٢ ساڵانە، کە کاتی خۆی باوکی لە ناوچەیەکی زۆرینە جوو نشینی هەولێر دووکانێکی هەبووە. عومەر فەرهادی خۆیشی ژمارەیەک هاوپۆلی جووی هەبووە و لە بنحاز ئیسرا سەلیم، لە یەکێک لە مامۆستا جووەکانی فێری ئینگلیزی بووە. فەرهادی دەڵێت \"سەرەتای ساڵی ١٩٥٠ بوو، رۆژێک مامۆستای وانەی عەرەبیمان کە ناوی خدر مەولوود بوو، بە رەحمەت بێت، وانەی پێدەگوتین، ئەوکاتە مامۆستا بنحاس هات و هەردووکیان باوەشیان بەیەکدیدا کرد و دەستیان بە گریان کرد، چونکە بنحاس دەگەڕایەوە بۆ ئیسرائیل. بیرمدێتەوە ئێمەی قوتابییەکانیش هەموومان دەستمان بە گریان کرد. ئەوان مامۆستای بەڕێز بوون\". ئەو ١٥٠ هەزار جووەی کە تاوەکو ساڵی ١٩٤٨ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوون، زوو ناوچەکەیان بەجێهێشت. تاوەکو ساڵی ١٩٥١، لە ٩٦ % یان ناوچەکەیان جێهێشتبوو، ئەوەش لەبەرئەوەی دیاردەی دەستگرتن بەسەر سەروەت و سامان و چەوساندنەوەیان کە رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبوو. دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، ژمارەیەک هاووڵاتیی جوو بە فڕۆکەی تایبەت گوێزرانەوە بۆ ئیسرائیل و بەشێکی دیکەشیان دوای قوڵبوونەوەی ململانێ مەزهەبییەکانی عێراق، بە هەمان رێچکەیاندا رۆشتن. بەگوێرەی پێگەی ویکیلیکس، ساڵی ٢٠٠٩ تەنیا هەشت جوو لە بەغدا مابوون. ئەو تووندوتیژییانەی لە باشووری عێراق روویاندا، هەرێمی کوردستانیان نەگرتەوە. ساڵی ٢٠١٥ هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی یاسایەک یەهوودیەتی وەکو ئایینێکی پارێزراو پۆلێنکرد و نوێنەرایەتییەکی تایبەتی بۆ کردەوە کە ئێستا شێرکۆ عەبدوڵڵای تەمەن ٥٨ ساڵ بەڕێوەیدەبات. شێرکۆ عەبدوڵڵا دەڵێت، بەهۆی ئەو یاسایە و نەبوونی شەڕی مەزهەبی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەیەکی باشتر بۆ پێکەوەژیان دروستبوو بەراورد بە ناوچەکانی باشووری عێراق کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بەڕێوەدەبرێن. هێشتاش ٤٠٠ خێزان لە هەرێمی کوردستان هەن کە بە رەچەڵەک جوون، ئەگەرچی هەندێکیان لەم ساڵانەی دواییدا ئاینی خۆیان بۆ گۆڕیوە و بوون بە موسڵمان. شێرکۆ دەڵێت \"زۆربەی جووەکان بە نهێنی پەرستشی خۆیان دەکەن، چونکە هێشتاش لە عێراق پرسێکی هەستیارە ئەگەر بڵێی من جووم\"، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو پەیوەندییانەی لەگەڵ خەڵکی موسڵمانی ناوچەکە هەیانە، هاوکاربوون لە پاراستنی سەلامەتیی؛ بەڵام هێشتاش وەکو جوویەک، هەست بە پارێزراویی ناسنامەی خۆی ناکات. پێشتر شێرکۆ داوای مۆڵەتی کردبوو بۆئەوەی ناوەندێکی ئایینی بۆ جووەکان دروستبکات، بەڵام هێشتا مۆڵەتی پێنەدراوە. دەشڵێت \"من دەمەوێت سەرکردەیەکی جوو بێت بۆئەوەی نەریتەکانمان بە دروستی نیشانبدات، بەڵام لەم دۆخەی ئێستادا، رێگەی تێناچێت ئەوە رووبدات\". لە لایەکی دیکەوە، پەیوەندیی نێوان ئەو جووانەی کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق ماون لەگەڵ ئەو ٢١٩ هەزار جووەی کە پێشتر جووی بە رەچەڵەک عێراقی و کوردستانین، لە کاڵبوونەوەدایە. شێرکۆ دەڵێت \"ئێستا ئەو جووە عێراقیانەی کە لە ساڵانی ١٩٥٠ کاندا رۆشتن بۆ ئیسرائیل، بە بەکارهێنانی ناسنامە عێراقییەکانیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە پێنج ساڵی داهاتوودا، ئەوان کۆچی دوایی دەکەن و پەیوەندییەکە هەمووی تێکدەچێت\"؛ هاوکات بەشێکی کەمی ئاسەواری جووەکان لە عێراق بە زیندوویی ماوەتەوە. ژمارەیەکی زۆری خانووی خێزانە جووەکان، پێش ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دەستیان بەسەردا گیرا. هەورەها قوتابخانە، دووکان وپەرستگەکانی جووەکان بەهۆی نەبوونی سەخبێرییەوە، لە لێواری داڕماندان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان، ئاسەوارەکانیان تاوەکو راددەیەک باشتر پارێزراون. لە مۆزەخانەی پەروەردە لە هەولێر کە لە کۆنترین قوتابخانەی سەرەتایی شارەکەدا بەرجەستەکراوە، ژوورێکی تایبەت تەرخانکراوە بۆ دانیێل قەساب کە مامۆستا و نیگارکێشێکی بە رەچەڵەک جووی بەنێوبانگی شارەکە بوو. تاوەکو ئێستاش لە شارەکانی هەڵەبجە، زاخۆ، کۆیە، هەولێر، سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، چەندین گەڕەک هەن کە بە گەڕەکی جووەکان دەناسرێنەوە. لە ئەلقوش گۆڕی پەیامبەری یەهوودی، ناحوم هەیە و لەلایەن ئەمریکا و حکومەتی عێراقەوە یەک ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخانکراوە. بەغدا و واشنتن لە گفتوگۆدان بۆئەوەی ئەرشیفی جووە عێراقییەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق کە زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ کتێب و هەزاران بەڵگەنامە لەخۆدەگرن کە دوای داگیرکردنی وڵاتەکە لەلایەن ئەمریکاوە برابوون. ئەم هەنگاوەش دەتوانێت وابکات ئاسەواری جووەکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزرێن، لەنێویشیاندا ماڵی ساسوون حەسقیلی یەکەم وەزیری دارایی عێراق لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بەریتانیا. حەسقیل یەکەمین سیستەمی دارایی بۆ عێراق دامەزراند و دراوەکەی بە زێڕەوە گرێدا. رەفعەت عەبدولڕەزاق، پسپۆڕی ئاسەواری جووەکان باسی حەسقیل دەکات و دەڵێت \"ئەو یەکێکبوو لە ستوونەکانی مێژووی عێراق. دوو پیاوی وەکو ئەوت دەستناکەوێت\". بەڵام ئەمڕۆ ماڵی حەسقیل کە دەڕوانێتەوە سەر رووباری دیجلە، بە چۆڵی ماوەتەوە و بەشێکیشی رووخاوە. هەروەها ئەو پسپۆڕە عێراقییە موسڵمانە داخ بۆ نەمانی ئاسەواری جووەکان دەڕژێت و دەڵێت \"نزیکە بڵێین هیچ لە میراتە جوان و بەرفراوانەکەی جووەکان لە بەغدا نەمێنێت. هیچ شتێک نەماوە جگە لە بیرەوەرییەکان\".", "summary": "عومەر فەرهادی لە هەولێر گەورەبووە. جاران، رۆژانی شەممە، خواردنی بۆ جووە دراوسێکانی دەبرد کە ئێستا ژمارەیەکی کەمیان ماوە و شوێنەوارەکانیشیان کەوتوونەتە بەر مەترسیی لەنێوچوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0609202029", "category": "kurdistan", "summary_length": 173, "article_length": 5258, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 2404}, {"article": "سنووری دەربەندیخان و گەرمیان زیاندمەنترین ناوچەن بەهۆی گرتنەوەی ئاوی ئێرانەوە؛ ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەراورد بە ساڵی رابردوو ١١ مەتر و نیو کەمیکردووە و بەرهەمهێنانی کارەباش بەراورد بە ساڵی رابردوو ٧٥ % کەمیکردووە. رەحمان خانی، بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان کە یەکێکە لە ئەندامانی شاندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاربوو سبەی یەکشەممە سەردانی ئێران بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقەوە ئاگادار نەکراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو سەردانە. عەونی زیاب، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاربوو سبەی یەکشەممە شاندێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەبارەی پرسی ئاو سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات، بەڵام سەردانەکە ناکرێت و بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە. لەبارەی هۆکاری دواخستنی سەردانەکە، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دواخستنەکە لەسەر داواکاری لایەنی ئێرانی بووە، یەکێک لە پاساوەکان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانە لەو وڵاتە و سەرقاڵبوونیانە. سەردانەکەش دەکەوێتە مانگی داهاتوو. لە هەرێمی کوردستاندا ١٧ بەنداوی گەورە و ١٤ بەنداوی بچووك هەن، توانای گلدانەوەی ١٠ ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە. بە مەبەستی گلدانەوەی ئاوی زیاتریش بۆ کاتی پێویست، لە ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ـدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پلانی دروستکردنی نۆ بەنداوی گەورەی ستراتیژی راگەیاند.", "summary": "بڕیار بوو سبەی ١٣ی مانگ، شاندێکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی تایبەت بە دۆسیەی ئاوی هەرێمی کوردستان بچنە ئێران بۆ چارەسەری کێشەی ئاو، بەڵام سەردانەکە دواخرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/120620211", "category": "kurdistan", "summary_length": 181, "article_length": 1291, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 553}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ - ٠١ - ٢٠٢٢، بارزان فەرمان، پەیامنێری رووداو لە حەسەکە رایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لەنێو گرتووخانەی پیشەسازی لە گەڕەکی غوێران راوەستاوە، تاوەکو ئێستا هەشت بەشی سەرەکی باڵەخانەی گرتووخانەکە کەوتووەتە دەست هێزەکانی سووریای دیموکرات. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاندووە، کە هێزەکانیان توانیویانە ٢٣ دیلی دەست چەکدارانی داعش رزگار بکەن، بە گشتی تاوەکو ئێستا ٣٤ کارمەندی گرتووخانەکە کە وەکو دیل کەوتبوونە دەست چەکدارانی داعش رادەستی هەسەدە کراون. بەڵام هێشتا ژمارەیەک دیلی دیکە لە دەست چەکدارانی داعش ماون. چەکدارانی داعش لە رۆژانی یەکەم و دووەم شەڕەکەیان گواستەوە دەرەوەی گرتووخانەکە، بۆ ئەوەی هەم هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەم هێزەکانی هاوپەیمانان سەرقاڵی گرتووخانەکە بن و ئەوانیش دەرچەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لێی دەرباز ببن. دوێنێش چەکدارێکی داعش لە گەڕەکی ساڵحییە دەستگیرا، هەروەها سێ چەکداری دیکەی داعش لە چەرخەرەی جوودی نزیکی کەللاس دەستگیرکران. دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش لەنێو شارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، بە تایبەت ئەوانەی سەر بە شانە نووستووەکانی داعشن. هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پاڵپشتیی هێزەکانی ئەمریکا و فەرەنسا و بەم دواییانەش هێزەکانی بەریتانیا توانیویانە گرتووخانەکە بە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام هێشتا دیار نییە یاخیبوونی ئەندامانی داعش لەنێو گرتووخانەکە بەردەوامە یان نا. ژمارەیەک چەکداری داعش کە هەڵاتوون، خۆیان لەنێو ئەو خانوو و باڵەخانانە دەشارنەوە کە تەواو نەکراون. ئەو چەکدارانەی داعش لە دەرگای ماڵان دەدەن بۆ ئەوەی بچنە نێو خەڵک، بەهۆی ئەوەی مۆبایلیان کەوتبووە دەست توانیبوویان پەیوەندی بە شانە نووستووەکانەوە بکەن، تاوەکو ئێستاش ژمارەیەک چەکداری داعش کە دیار نییە چەند کەس دەبن، هەڵاتوون.", "summary": "شەڕ و پێکدادان لە گرتووخانەی غوێران لەنێوان هێزەکانی هەسەدە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لەگەڵ چەکدارانی داعش راوەستاوە، بەشێکی زۆری گرتووخانەکەش کەوتووەتە دەست هێزەکانی سووریای دیموکرات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/260120224", "category": "kurdistan", "summary_length": 181, "article_length": 1563, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 691}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا سەنتەری میترۆ لەبارەی خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کە داوای دەرماڵەی خوێندن دەکەن و کەوتنەوەی تووندوتیژیی لە خۆپێشاندانەکەدا گوتی: \"سەرهەڵدانەوەی رواڵەتەكانی تووندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەبنە هۆكاری پشێوی، نەك خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانەی خوێندكارانی زانكۆ كە داوای لانیكەمی مافەكانیان دەكەن\". لە راگەیێندراوەکەی میترۆدا هاتووە: \"ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢١ لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەدا لەبەردەم زانكۆی سلێمانی، بەشێك لە خوێندكاران گردبووەنەوەیەكیان رێكخست، شەقامی سەرەكی شاریان داخست و، داوای دەرماڵەكانیان دەكرد كە بڕاوە\". سەنتەری میترۆ لەبارەی رێگریی لە رووداو و چەند کەناڵێکی دیکە بۆ رووماڵی خۆپێشاندانەکە رایگەیاند: \"لەكاتێكدا هیچ دڵنیاكردنەوەیەكی رەسمی بۆ ئەو داخوازیانە رانەگەینراوە، هێزە ئەمنییەكان داری كارەبایی و گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر بە خوێندكاران بەكارهێناوە، بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێك و میدیاكارێك ئازاریان پێگەیشتووە. نوێنەری سەنتەری میترۆ لەنێو خۆپیشاندانەكەوە رایگەیاند لە ئەنجامی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و دەمانچەی كارەبایی، چەند خۆپیشاندەرێك برینداربوون و تیمی كەناڵەكانی، كوردسات، رووداو، پەیام، ناسنیوز، پۆڵەتیك پرێس، ئازاریان پێگەیشتووە یان رێگریی رووماڵكردنیان لێكراوە\". سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت \"هەموو رواڵەتێكی تووندوتیژی رەتدەكەینەوە و پێمانوایە سەرهەڵدانەوەی رواڵەتەكانی تووندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هۆكاری پشێوین، نەك خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانەی خوێندكارانی زانكۆ كە داوای لانیكەمی مافەكانیان دەكەن\".", "summary": "سەنتەری میترۆ ریگریکردن لە رووماڵی خۆپێشاندانی خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، رێگریی لە رووداو و چەند دەزگایەکی راگەیاندن کراوە رووماڵ بکەن و \"پێمانوایە سەرهەڵدانەوەی رواڵەتەكانی تووندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هۆكاری پشێوین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2211202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 323, "article_length": 1587, "summary_token_count": 141, "article_token_count": 701}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ - ٠٨ - ٢٠٢١ هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی لە رووداوێکی کوشتن لە کۆمەڵگەی شاوێس ئاگاداردەکرێنەوە، دەستبەجێ هێز دەنێرنە شوێنەکە و لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە ژنێک مێردەکەی کوشتووە. بە گوتەی هۆگر عەزیز، ژنەکە بە دەمانچە مێردەکەی کوشتووە و دەستیان بەسەر دەمانچەکەدا گرتووە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ژنەکە رەتیکردووەتەوە رووداوەکە بە ئەنقەست بێت و گوتوویەتی، \"لە دەستی دەرچووە\". بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە، ئەو کەسەی کە کوژراوە ناوی (م. غ)ـە و تەمەنی لە نێوان ٢٧ بۆ ٢٨ ساڵانە لە وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکات، هاوڕێیەکی نزیکی کوژراوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئێمە زۆر لە یەکدی نزیک بووین و هەموو رۆژێک پێکەوە بووین، هێندەی من ئاگادار بم هیچ کێشەیەکی خێزانی نەبووە\". گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە و تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە.", "summary": "لە کۆمەڵگەی شاوێس لە هەولێر ژنێک بە گومانی کوشتنی مێردەکەی دەستگیردەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1008202122", "category": "kurdistan", "summary_length": 73, "article_length": 871, "summary_token_count": 34, "article_token_count": 419}, {"article": "ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەدوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کە لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان و دەزگاکانی ئاسایش و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە. پارێزگاری هەولێر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی \"هەولێر زۆر ئارامە بەو کارە ترسنۆکانە ناهەژێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستی بووە و ئامانجی هێرشەکەش وەک دیارە کە هەولێر ناوەند و چەقی بڕیاری سیاسییە و هەمیشە ئامانجی تیرۆرستان دەبێت. \" پارێزگاری هەولێر بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و داوایشی لە هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق کرد کە لێکۆڵینەوەی جیددی لەو هێرشانە بکەن کە دەکرێنە سەر هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. کاژێر ١١: ٣٠ خولەکی شەوی سێشەممە ٠٦ - ٠٧ - ٢٠٢١ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیێندروێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، \"هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن. \" دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا گوتی، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.", "summary": "پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانە هێرشێکی تیرۆریستییە و شاری هەولێرش زۆر ئارامە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0607202128", "category": "kurdistan", "summary_length": 148, "article_length": 1210, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 579}, {"article": "بەشێک لە خەڵکی بوونی بازگەکان بەرامبەر یەکدی بە گوزارشت بۆ بوونی دوو ئیدارەیی دادەنێن. فەرامۆش ئیبراهیم کە کاسبە، دەڵێت \"هیچ گومانی تێدا نییە کە دوو ئیدارەییە، وەکو رۆژی رووناک دیارە کە دوو ئیدارەییە\". سەرکەوت حوسێن شوفێری تاکسییە و ئاماژە بەوە دەکات \"بە دڵنیاییەوە دوو ئیدارەییە، لە کۆیە بۆ هەولێر دەچیت بازگەت بۆ چییە، ئەگەر دوو ئیدارەیی نەبێت، دەچیتە هەر شارێک تووشی یەک دوو بازگە دەبیت، ئەوە یەکێتییە، ئەوە پارتییە\". لە هەر ئەو پێنج رێگە سەرەکییەی پارێزگای هەولێر بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە، دوو بازگەی بەرامبەر یەکدی هەن، رێگەی هەولێر - کۆیە، رێگەی سماقوڵی، رێگەی هیران - سکتان، رێگەی دۆڵی ئالانە بالیسان و رێگەی وەرتێ. بازگەکان لە هەمان ئەو سنوورانە ماون، کە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لەنێوان هەردوو ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەبوون، کە بە ئیدارەی زەرد و سەوز ناسرابوون. ساڵی ٢٠٠٦ هەردوو ئیدارەی هەولێر - دهۆک لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی یەکیانگرتەوە و کابینەی پێنجەمی یەکگرتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهات، دوای ١٥ ساڵ هێشتا باسی دوو ئیدارەیی دەکرێت، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئیدی نابێت دوو ئیدارەیی بمێنێت و دەبێت یەک سیستەم و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان هەبێت. عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت \"دەبێت دوو ئیدارەیی نەمێنێت، زۆنی سەوز و زەرد نەمێنێت، هەموو دامەزراوەکان و حکومەت و پەرلەمان یەکبخرێن\". پارتی و یەکێتی سێ دەیەیە دوو کۆڵەگە سەرەکییەکەی حکومڕانیی هەرێمی کوردستانن، لە کابینەی پێنجەمەوە سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنی وەزیرانیان لایە، ئەو دوولایەنە هەمیشە دوو ئیدارەیی و بوونی زۆنی زەرد و سەوز رەتدەکەنەوە و حەز بە باسکردنی ناکەن. فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات \"ئێستا دوو ئیدارەیی نییە و یەک حکومەتمان هەیە، هەندێک کێشە هەیە، بەڵام من لەگەڵ گوزارشتی دوو ئیدارەییدا نیم\". ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەی خستەڕوو \"ئێمە پێمان وانییە سنووری هەردوو ئیدارە زەقتر بووبێتەوە، نابێت لەبیرمان بچێت کە حکومەتێکی هاوبەشمان هەیە بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە و لایەنە هاوبەشەکان لەم حکومەتەدا، بەردەوامین لە کۆبوونەوەکاندا\". باسکردنی دوو ئیدارەیی لە دوو ساڵی رابردوودا، دوای ئەوە دێت کە دەنگەکان بۆ لامەرکەزیی ئیداری و دارایی بۆ پارێزگای سلێمانی بەرزتربوون، لەکاتێکدا لامەرکەزی بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.", "summary": "رێگەی سماقوڵی، یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکان کە سنوورەکانی پارێزگای هەولێر بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە. لەسەر رێگەکە دوو بازگە بە دوو هێزی جیاواز و دوو لۆگۆی جیاواز هەن، دووریی نێوان بازگەکان تەنیا دوو خولەکە. بەشێک لە خەڵک دەڵێن چاوەڕوانی پێچەوانەکەی بوون نەک تۆخکردنەوەی سنوورەکانی دوو ئیدارەیی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2005202126", "category": "kurdistan", "summary_length": 298, "article_length": 2168, "summary_token_count": 134, "article_token_count": 998}, {"article": "بەیار عەلی ماوەی چوار ساڵە لە پرۆژەی شوقەکانی دابین دوو لە دهۆک نیشتەجێیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ٢٠ رۆژە پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ شوقەکانیان بەستراوە، ئەو پێوەرە پارەی موەلیدەش دەخوێنێتەوە و ئەوان دووجار پارەی موەلیدە دەدەن، جارێکیان بە کەرتی تایبەت و جارێکیش بە حکومەت. بەیار عەلی، گوتی، \"کاتێک کارەبای گشتیی دەبڕێت، کارەبای موەلیدە دێتەوە، ئەو پێوەرە کارەبای موەلیدەش دەخوێنێتەوە، داوا دەکەین بەزووترین کات چارەسەرێکی ئەو گرفتە بکرێت، ئەوە ستەمێکی گەورەیە، ناکرێت ئێمە دووجار کرێی کارەبای موەلیدە بدەین، یەکێکیان بۆ حکومەت و ئەویدیکەش بۆ خاوەنی موەلیدە. \" بەرپرسی نۆژەنکردنەوەی کارەبای دهۆک رایدەگەیێنێت، بە ئامێری تایبەت پشکنینیان بۆ پێوەری زیرەکەکە کردووە، هیچ مەترسیەک لەسەر شۆرتی کارەبادا دروست نابێت، بەڵام پێوەرەکە پارەی موەلیدەش دەخوێنێتەوە. هەڤاڵ حەسەن، دەڵێت، \"لەڕێگەی ئەو ئامێرە تایبەتەی کە هەمانە و پشکنینمان کردووە، پێوەرەکە کیلۆواتی کارەبای موەلیدەش دەخوێنێتەوە و وەک کارەبای گشتی دەبێتە پارە لەسەر هاونیشتمانییان. \" حازم محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆک رایگەیاند، \"لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار قسەمانکردووە و چارەسەرێکی سەرەتاییمان دۆزیوەتەوە، وەکو تێست ئەمیتەرێکمان دروستکردووە و گرفتەکەی دەستنیشانکردووە، داوا دەکەین هەمووان هاوکاربن بۆ ئەوەی چارەسەری گرفتەکە بکرێت. \" پرۆژەی شوقەکانی دابین دوو لە دهۆک، هەزار و ٢٤٧ شوقە لەخۆ دەگرێت، یەکەمین پرۆژەیە کە لە دهۆک پێوەری زیرەکی بۆ دەبەسترێت، بەپێی زانیاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای دهۆک، زۆرینەی پرۆژەکانی دهۆک ئەو کێشەیەیان بۆ درووست دەبێت گەر هاتوو پێوەرەکانییان بۆ ببەسترێت، پێویستە کۆمپانیا ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.", "summary": "سەرەتای ئەم مانگە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دهۆک پێوەری زیرەک کە کارەبای گشتی دەخوێنێتەوە بۆ هاونیشتمانییان بەستراوە، ئەوەش هاونیشتمانییانی نیشتەجێی شوقەکانی نیگەرانکردووە و دەڵێن، ئەو پێوەرە زیرەکە کارەبای موەلیدەش دەخوێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/301220212", "category": "kurdistan", "summary_length": 228, "article_length": 1518, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 681}, {"article": "ساڵح وەعدوڵڵا عەبدوڵڵا، باسی چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەکات و دەڵێت، \"لە منداڵی بەهۆی کارەساتێکەوە چاوەکانم لەدەستدا، ئیدی درێژەم بە ژیانمدا لە بواری خوێندن و بەکالۆریۆسم بەدەستهێنا لە زمانی عەرەبی لە کۆلێژی ئاداب و زمان لە زانکۆی سەڵاحەددین، هەر لە قۆناخی ئامادەییەوە دەستم بە ئیشکردن کرد بەبێ ئەوەی هیچ رێگرییەک ببینم کە بڵێم نابینا رێگری لە پێشە یان شتێک لەو بابەتە. \" ساڵح وەعدوڵڵا عەبدوڵڵا، دەشڵێت، \"لە تەمەنێکی بچووکەوە نزیک ١٠ ساڵبووم کە ژەنیاری کەمانچە بووم، هەروەها گۆرانیشم دەگوت لە چالاکییەکانی قوتابخانە، لە زۆربەی ئاهەنگەکان گۆرانیم دەگوت و میوزیکم دەژەنی، لەوەتەی خۆم ناسیوە و لە هەرزەکاری دەرچوومە سوپاس بۆخوا خوێنەرم و کتێبخانەم زۆر پێباشبووە، پێشتر میوزیکژەن بووم لە کافێی قوتابخانەیەکی تایبەت، لەو شوێنەوە بیرۆکەی ئەوەم بۆ هات کە خزمەتی زیاتر بکەم، ئەمجارە بە کتێب و خوێنەران نەک تەنیا بۆ میوزیک. \" ساڵح، باس لەوەش دەکات، \"ئەوانەی کە پێیان دەڵێن خاوەنپێداویستی تایبەت هەموویان با باش گوێ لەم قسەیەم بگرن، ئەوە خەون بوو بۆ من، خەونیش بەدیهاتنی هەیە باش بزانن، لە ٠٨ - ٠٥ - ٢٠٢١ دەستم بە کارکردن کرد لێرە لە بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین لە هەولێر کە تایبەتە بە زانکۆی سەڵاحەددین بە هەموو کۆلێژەکانی، ئەگەر باسی ژمارەی سەرچاوەکان بکەم لەو کتێبخانەیە بەڕاستی هەژمار ناکرێت، بەڵام کتێب و سەرچاوەی زۆر دانسقەی لێیە، هەموو ئەو سەرچاوانەی کە هەستبکەین بۆ قوتابی و سیستەمی خوێندن سوودی هەبێت و بۆ خوێنەرانیش هەمانە. \" ساڵح بەردەوامە لەگێڕانەوەی چیرۆکی خۆی و ئاماژە بەوە دەکات، \"کتێبخانەکە لە هۆڵێکی خوێندنیش پێکدێت کە قوتابیەکان لێی وانە دەخوێنن، ئەگەر پرسیارێکیشیان بۆ دروستببێت لە رووی وانە، توێژینەوە و راپۆرت ئەوە یارمەتییان دەدەم، وەک برا و هاوڕێ سەیریان دەکەم، چونکە دەزانم پەیامەکەم چۆن دەگات، پەیام بە پەیوەندی مامۆستایەتی ناگات بەڵکو بە پەیوەندی برایەتی باشتر دەگات. \" ئەو نابینا بەهرەمەندە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئامادەیە خۆبەخشانە لەم شوێنە خزمەتی قوتابییەکان بکات و دەشڵێت \"شەوانەش هەر لێرە دەمێنمەوە و لەخزمەتیاندام، ئەوەی خەونی هەبێت دەگات بە خەونەکەی با دڵنیابێت، ئەوەی بوونی هەیە دڵنیابێت بوونی بۆ شتێکی باشە واتە بۆ شتێکی باش هاتووەتە ئەم دونیایە، وەک گەنجێک تکا لە گەنجان دەکەم تاوەکو توانایان هەیە هەوڵبدەن و تێبکۆشن و فێربن. \" ساڵح وەعدوڵڵا، لەکۆتایی چیرۆکەکەیدا پەیامی بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەکان هەیە و داوایان لێدەکات کە باشترینبن، داواش دەکات کە خێرخوازان پشکیان هەبێت لە کتێبخانەی زانکۆی سەڵاحەددین.", "summary": "ساڵح وەعدوڵڵا، گەنجێکی باوەڕ بەخۆبووی زیرەک و بەهرەمەندە، کەمانێکی خۆش دەژەنێت، کۆلێژی ئەدەبیاتی لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە، کارمەند و بەڕێوەبەری شیفتێکە لە کتێبخانەی شەهید شەوکەت، چەندین کەس لە بەردەستی کار دەکەن، خوێنەرێکی باشە، ساڵح بەم هەموو زیرەکییەوە نابیناشە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1701202249", "category": "kurdistan", "summary_length": 271, "article_length": 2235, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 1066}, {"article": "مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ سێشەممە ٠٧ - ١٢ - ٢٠٢١ لە پێگەی خۆی لە تویتەر، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕیوە و نووسیویەتی: \"ئێمە جەخت لە بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاوکاری ئەمنی و سەربازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەینەوە\". فەرماندەی گشتیی هەسەدە یەکڕیزی نیشتیمانی بە \"پێویستییەکی ستراتیژی\"بۆ ئەم دۆخە ناوبردووە. لە ماوەی هەفتەیەکدا چەکدارانی داعش لە گەرمیان و مەخموور و پردێ پێنجار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و گوندە کوردستانییەکان، بەو هۆیەوە ٢٥ پێشمەرگە و هاونیشتمانی شەهیدبوون.", "summary": "فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و گوندە کوردستانییەکان بڵاوکردەوە و داوای \"یەکێتی نەتەوەیی\" کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0712202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 186, "article_length": 576, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 268}, {"article": "ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ ـی ئاداری ٢٠٢٢، عەمید رەشید محەممەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"کاژێر ٣: ١٥ ـی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵانی دانیشتووی گوندی مەلکی سەر بە شارۆچکەی گردەسێنی قەزای ئاکرێ گوللەیەکی دەمانچە بەر سەری کەوت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا\". عەمید رەشید محەممەد گوتیشی: \"ئەو کوڕە برازای موختاری گوندی مەلکی بووە و ئەو دەمانچەشی کە بەکارهاتووە و گوللەکەی لێدەرچووە هی مامی بووە، بەڵام هێشتا دیار نییە ئایا ئەو گەنجە کوژراوە یان خۆی کوشتووە، چونکە هێشتا روون نییە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەکەین و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە\". ئاکرێ قەزایەکی سەر بە پارێزگای دھۆکە، ١٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکەوە هەڵکەوتووە.", "summary": "لە گوندێکی قەزای ئاکرێ، کوڕێک گوللەیەک بەر سەری دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت: \"هێشتا دیار نییە ئایا ئەو کەسە خۆی کوشتووە یان کوژراوە، لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە و بەردەوامین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0303202228", "category": "kurdistan", "summary_length": 203, "article_length": 684, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 338}, {"article": "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە پێشانگەی تەکنەلۆژیی هایتێکس رایگەیاند، \"ئێمە دەمانەوێت حوکمڕانی لە کوردستان باشتر بکەین، ئامانج لێرەدا بە ئەلیکترۆنیکردن نییە، بەڵکو گەیاندنی حکومڕانییەکی باشترە، حکومڕانییەکی رەشیدتر و شەفافتر و خێراتر و سەردەمیانەتر. بۆیە ئێمە کە بیر لەمە دەکەینەوە، مەسەلە تەکنۆلۆژیا نییە لە پێناوی تەکنۆلۆژیا، مەسەلە ئەوەیە ئێمە چۆن بتوانین کاری رۆژانەمان جارێ لەناو حکومەت، پەیوەندییەکانی نێو دامودەزگا حکومییەکان باشتر بکەین\". لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگە حکومییەکان قوباد تاڵەبانی رایدەگەیێنێت، هۆکاری ئەوەی \"دەستمان بردووە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگەکان و بەئەلیکترۆنیکردنی شێوازی کارکردنی حکومەتەکەمان، لە پێناو هاووڵاتیان بووە، چونکە ئەزموونی جیهان تێیگەیاندووین، کە سەردەمی نووسراو و تۆمار و قەڵەم و کاخەز بۆ حکومڕانی، بۆ بزنس بەسەرچووە. \" هەروەها جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژە بەوەش دەدات، \"دەبێت خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم سەردەمە، خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئاڵنگارییە نوێیەکانی کە روویان لە وڵات و جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە وەکو حکومەت چەندین ساڵە دەستمان بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگەکان بردووە و گەیاندنی خزمەتگوزاری لە رێگەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنییەوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان. لەبارەی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە قوباد تاڵەبانی دەڵێت، \"ئێمە لە ٢٠١٥ کە رووبەڕووی قەیرانێکی قورسی دارایی و ئابووری بووینەوە، بۆمان دەرکەوت کەوا شێوازی حوکمڕانیمان دواکەوتووبووە.. یەکێک لە کێشەکانی کە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئێستاش بەجێی نەهێشتووین، کێشەی مووچەیە. بۆمان دەرکەوت کە سیستەمی مووچەی ئێمە زۆر دواکەوتووە، سیستەمی میلاکاتی ئێمە زۆر دواکەوتووبوو، نەماندەزانی کێ فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە، نەماندەزانی مووچە بە کێ دەدەین، هەر وەزارەتێک کۆمەڵێک ناوی لای خۆی هەبوو. \" جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە بێسەروبەری و ئاڵۆزی لە خشتەی مووچە و یەکە داراییەکان هەیە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: \"پرۆسەی دابەشکردنی مووچە خاو و تەقلیدییە، بەڵام بە دروستکردنی هەژماری تایبەتی بانکی لە رێگەی کارتی بانکییەوە یان لە رێگەی ئی واڵت دەتوانن ئەوە کۆتایی پێنێنن و هەر مووچەخۆرێک کارتێکی بانکی تایبەتی هەبێت بۆ وەرگرتنی مووچە\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، \"لێرەوە دەتوانم رایبگەیێنم.. لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا ٤٧٥ هەزار ژمارەی بێهاوتای کەسی دابەش دەکەین بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان (UPN) ئەو یو پی ئێنە دەبێتە سەرەتایەک بۆ رێکخستنەوەی میلاک و باشتر خزمەتکردنی مووچەخۆرەکانمان و دامەزراندنی حکومەتێکی ئەلیکترۆنی و گەیاندنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی. \" هەروەها دەشڵێت، \"حکومەت دەتوانێت لە رێگەی ئەو یو پێ ئێنە مامەڵەی راستەوخۆی هەبێت. لەوێش ناوەستین ئەمە فراوانتر دەکرێت و دەچێتە دەرەوەی بازنەی حکومەت بەهاوکاریی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی بازرگانی و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانگەی تەکنۆلۆژیا و زانیاری خەریکین پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان باشتر و خێراتر بکەین و بە دیجیتاڵی بکەین. \" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ - ٦ - ٢٠٢١ بەهاوبەشی رێکخراوی روانگە و سپۆنسەری میدیایی رووداو دووەم خولی پێشانگەی هایتێکس لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو، ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی کۆرۆناوە بەڕێوەنەچوو، ئەمساڵ جیاوازییەکەی ئەوەیە رێکخەرانی پێشانگاکە چەند بیرۆکەیەکی نوێیان داناوە بۆ ئەوەی پێشانگەکە تەنیا نمایشکردنی هەندێک کاڵا و کەلوپەل یاخود هەندێ براند نەبێت کە لە پێشانگاکەدا بەشدارن، کە نزیکەی ١٠٠ براند و ٧٠ نوێنەرایەتی و کۆمپانیای تێدا بەشدارن.", "summary": "قوباد تاڵەبانی لەبارەی کاریگەریی تەکنەلۆژیا لەسەر سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، \"دامەزراندنی حکومەتێکی ئەلیکترۆنی و گەیاندنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی. ئەو کاتە کێشەی دوو ناوی و سێ ناوی نامێنێت، کێشەی بندیوار و سەردیوار نامێنێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160620215", "category": "kurdistan", "summary_length": 236, "article_length": 3253, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 1482}, {"article": "ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"بەهۆی ئەو سەرماوسۆڵەیەی چەند رۆژێکە رووی لە پارێزگای سلێمانی کردووە، هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە بۆ گەڕان بەدوای کەسانی بێماڵ و حاڵ و بردنیان بۆ خانەی بێسەرپەرشتان. \" ژیار جەلال ئەوەی خستەڕوو کە شەوانە لیژنەکانیان بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە بێماڵ و حاڵن، قسەیان لەگەڵ دەکرێت و داوایان لێدەکرێت ببرێن بۆ خانەی بێسەرپەرشتان. بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، هەندێک لەو کەسە بێلانانە رازی دەبن و لەگەڵیان دەچن و دەمێننەوە، هەندێکیان دەچن و دوای چەند رۆژێکی کەم مانەوە شوێنەکە بەجێدەهێڵن، هەندێکیشیان رازی نابن و لەگەڵیان ناچن، بۆ ئەوانیش بەتانی و کۆمەڵێک پێداویستییان پێدەدەن. بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی گوتی: \"شەوی رابردوو لە چەمچەماڵ کەسێکی بێلانە دۆزراوەتەوە و راستەوخۆ بردوویانە بۆ نەخۆشخانە و ئەمڕۆ دەبرێت بۆ خانەی بێسەرپەرشتان، ژووری مانەوە و شوێنی خەوتن و جلوبەرگ و خواردنی بۆ دابین دەکەین. \" لەبارەی ئەو کەسانەوەی کە دەیانبەن بۆ خانەی بێسەرپەرشتان ژیار جەلال مستەفا دەڵێت: \"زۆر جار ئەو کەسانەی کە رازی دەبن لەگەڵمان بێن، کێشە دروست دەکەن. بۆ نموونە کەس هەبووە خواردنەوە کحولییەکانی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ خانەکە، ئەمەیش لای ئێمە رێگەپێدراو نییە. کەسەکە تووڕە بووە و گوتوویەتی من ناتوانم نەخۆمەوە. دواتر رۆیشتووە. \" بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی باسی لەوە کرد، ئەو هەڵمەتەی ئێستا جێبەجێی دەکەن درێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتییە کە هەمیشە لیژنەکانیان شەو و رۆژ بەدوای کەسانی بێماڵ و حاڵدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی شوێنی مانەوەیان بۆ دابین بکەن. رۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٠١/١٨ لەیلا عومەر، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوای بەدواداچوونی چەند دڵسۆز و خەمخۆرێکی شارەكە لەسەر ئەو كەسانەی بێلانەن و لەسەر شەقام دەمێننەوە، بە تایبەت لەم کاتی دابەزینە زۆرەی پلەکانی گەرمادا. لەیلا عومەر ئاماژەی بەوە دابوو کە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کار و چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی کردووە، خێرا بە دەمیانەوە چووە و لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانیانەوە دەستیان کردووە بە کاری پێویست. جێگری پارێزگاری سلێمانی داوای لە خەڵکی شاری سلێمانی کردووە کە لە کاتی بینینی ھەر کەسێکی بێلانەدا لەسەر شەقام، دەستبەجێ پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن: ٠٧٧٠٠٤٧٢٠٢٠", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەو سەرماوسۆڵەیەی رووی لە ناوچەکە کردووە لیژنەکانیان شەوانە لە کۆڵان و شەقامەکانی سلێمانیدا هەوڵ دەدەن خەڵکانی بێلانە ببەنە خانەی بێسەرپەرشتان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1901202210", "category": "kurdistan", "summary_length": 208, "article_length": 2052, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 951}, {"article": "لە بەرنامەی گفتوگۆی رۆژنامەنووسی رادیۆی رووداودا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەشار کیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق؛ خدر دومڵی، راهێنەر و راوێژکاری میدیایی؛ عارف قوربانی، رۆژنامەڤان و ئاکۆ محەممەد، رۆژنامەڤان باس لە دۆخی کورد لە پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا. بەشار کیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەگەری جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق لە دۆخێکدا کە دەنگی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا کەمتر لە دەنگی عەرەب بێت، گوتی، \"هیچ حکومەتێک لە عێراقدا ئامادە نابێت ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکات، شیعە بێت یان سوننە، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکوەزیرانیش کورد بن یان نا. ئەوە بابەتێکە کەس زاتی ئەوەی نییە جێبەجێی بکات. کاتێک باسی ماددەی ١٤٠ دەکرێت، عەرەب بە سوننە و شیعەوە دژی ئێمە دەبنە یەک\". بەڵام عارف قوربانی، رۆژنامەڤان بۆچوونێکی پێچەوانەی هەبوو و گوتی، \"پێموایە عێراق ماددەی ١٤٠ جێبەجێ دەکات، بەڵام ئەو کاتەی دڵنیا دەبێت کە ئەو ناوچانە زۆربەی دانیشتووانەکەیان عەرەبن یان زیاتر لایەنگرییان بۆ عێراقە. ئەو کاتە بەزۆر ماددەی ١٤٠ بەسەر خەڵکی کورددا دەسەپێنێت. رەنگە لە داهاتوودا عەرەب لە ناوچە دابڕێندراوەکان کار بۆ سەرژمێری بکەن. بە دووری نازانم ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە رێگە خۆش بکات بۆئەوەی سیاسەتێکی دیکە بگرنەبەر بۆئەوەی زیاتر رۆڵی کورد لەو ناوچانە لاواز بکەن. دەبێت کورد بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ گوشار بکات و خۆی بۆ ئەنجامەکانی دوای هەڵبژاردن ئامادە بکات. ئەوەی ئێستا بۆ هەولێر بووەتە هەڕەشە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەشتی نەینەوایە رەوشەکەی ناسەقامگیرە\". لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دۆخی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا لە مەترسیدایە و بەشێکی زۆری کوردی ئەو ناوچانە زێدی خۆیان جێهێشتووە و نەگەڕاونەتەوە. ئەوەش بەهۆی ترسیان لەو هێزە چەکدارانەی لەو ناوچانەدا دەسەڵاتدارن. بەشار کیکی ئاماژەی بەوە کرد، \"پارێزگای نەینەوا تایبەتمەندیی خۆی هەیە و بە عێراقی بچووک دادەنرێت، چونکە لە هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکانی تێدایە. دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ناوچەکەمان لەڕووی تەناهییەوە تووشی گرفتارییەکی زۆر بوو. کوردەکان ناتوانن بە شێوەیەکی باش هاتووچۆ بکەن. لایەنە ئەمنییەکانی نەینەوا لەو کاتەوە باشتر کەوتنە جموجۆڵ بۆ لاوازکردنی کورد. لایەنی تەناهی بۆ ئێمە زۆر گرنگە، لە کەرکووکەوە تاوەکو شنگال و دەشتی نەینەوا لەڕووی تەناهییەوە بۆ بەربژێرە کوردەکان گونجاو نین. بمانەوێت یان نا حەشدی شەعبی و لایەنەکانی سەر بەوە، زیاتر بەرپرسیارن لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر خەڵکی ئێمە دەکرێن، بەتایبەتی کادیرەکانی پارتی. تەنانەت تاوەکو ئێستا هەندێک کادیرمان ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان\". خدر دومڵی، راهێنەر و راوێژکاری میدیایی باسی لەوە کرد، \"نەینەوا قووڵاییەکی ستراتیژییە بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی بۆ پارتی. دەبوو زوو بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەنەوە. لە ناوچەکە خەڵکێکی زۆر لە هێزە چەکدارەکان ناڕازین و دەڵێن کە پێویستە حکومەت بە زوویی هێزە چەکدارەکان دووربخاتەوە\". عارف قوربانییش دەڵێت، \"ئەوە شتێکی شاراوە نییە کە هەست بەو ئەجێندایە دەکرێت کە لە سنووری نەینەوا بەرامبەر بە کورد پەیڕەو دەکرێت. هەوڵ دەدرێت پێگەی کورد لە بەڕێوەبردنی موسڵدا و رۆڵی نوێنەرانیشی لە پەرلەماندا لاواز بکرێت. لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەمە چووەتە قۆناخێکی دیکەوە. لە دیاریکردنی بازنەکاندا قورساییەکی زۆر خراوەتە کار تاوەکو رۆڵی کورد و پێکهاتەکان کەم بکرێتەوە. جاران ئەگەر دەتتوانی رکابەری لەسەر ٣١ کورسی بکەیت، ئەم جارە دەرفەتی بەشداریکردنی کورد و پێکهاتەکانیان بۆ ١٠ - ١٢ کورسی کەم کردووەتەوە. ئەو دوای کورسییەکانی دیکەیان خستوونەتە ئەو بازنانەوە کە بۆ عەرەب یەکلایی بوونەتەوە. ئەمە یەکێکە لەو ستراتیجانەی کە دەیانەوێت پێگەی کورد لەو ناوچانە کەم بکرێتەوە\". بەشێک لە چاودێران پێیانوایە کە سیستەمی بازنەکان لەم هەڵبژاردنەدا زیانی بۆ کورد هەیە و وادەکات دەنگی کورد کەم بکات، بەتایبەتی لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا. بەشار کیکی گوتی، \"ئێمە لە سەرەتادا بەو یاسایەی هەڵبژاردن رازی نەبووین؛ لە سەرەتادا سەرژمێری نەکراوە. دەبوو سەرژمێری بکرێت ئینجا ئەو یاسایە بەرباس بخرایە. لە پرسی بازنەکانیشدا شەڕێکی گەورەمان کرد تاوەکو توانیمان ئەوەی ئێستا دەستبخەین. دڵنیایی دەدەم کە ئێمە وەکو پارتی دەتوانین هەموو کورسییەکانمان بپارێزین. پێویستە ئێمەی کورد یەکگرتوو بین، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، کە ئەم دووانەمان یەکگرتوو بین، حیزبەکانی دیکەیش بە ناچاری لەگەڵمان دێن\". عارف قوربانی پێیوایە، کورد لە پارێزگای نەینەوا جگە لە بازنەی یەک و دوو و سێ، لە هیچ شوێنێک دەرفەتی ئەوەی نییە یەک کورسیی دیکە بەدەستبهێنێت کە ئەو سێ بازنەیەش لە ٣١ کورسی ١٠ کورسییان بۆ دیاریکراوە. خدر دومڵییش ئاماژەی بەوە کرد، \"نزیکەی ١٥ ساڵە دەسەڵات لە موسڵ ٦٠ %- ٧٠ % لە دەستی کوردایە، دەبوو بە خزمەتگوزاری دڵی خەڵکیان رابگرتایە تاوەکو لایەنداری هەرێمی کوردستان بوونایە. دەسەڵاتی ئێمە نەیتوانی ئاوی خواردنەوە دابین بکات. خوێندنی کوردی لەو ناوچانە زۆر خراپە و حکومەتی کوردی پشتی تێکردووە. خزمەتگوزارییەکان پێش ساڵی ٢٠١٤ باشتربوون. ئەگەر حکومەتی کوردی خزمەتی بکردایە، ئێستا خەڵک بەبێ دوودڵی دەنگی بە کورد دەدا\". پارێزگای نەینەوا لە هەشت بازنە پێکهاتووە و ژمارەی دەنگدەرەکانی ملیۆنێک و ٣٣٠ هەزار دەنگدەرە و ٣١ کورسیی هەیە کە هەشتیان کۆتای ئافرەتانن. لەو پارێزگایە ٤١٦ بەربژێر هەن کە سەر بە ٤٨ حیزب و هاوپەیمانین.", "summary": "هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کەمتر لە مانگێکی ماوە. سیستەمی هەڵبژاردنەکە بە شێوەی بازنەیە و کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا مەترسیی ئەوەی لەسەرە لە هەندێک بازنەدا دەنگ نەهێنێت. ئەوەش ئەو بابەتە دەهێنێتە پێشەوە ئاخۆ حکومەتی عێراق کە تاوەکو ئێستا ماددەی ١٤٠ ـی جێبەجێ نەکردووە لەبەر ئەوە بووە لەو ناوچانەدا زۆرینە نەبووە و ئەگەر ئەم جارە دەنگی عەرەب لە کورد زیاتر بێت، رەنگە ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکات. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، هیچ حکومەتێک لە عێراقدا زاتی نییە ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1309202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 484, "article_length": 4639, "summary_token_count": 235, "article_token_count": 2132}, {"article": "وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کورستان - پەکەکەیان کردە ئامانج، بەڵام زیانەکانی نازانن. گوتیشی، فڕۆکەکان گوندی کوکەرێیان لە دەڤەری رێکانی بۆردوومانکردووە. وارشین سەلمان گوتی، لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردووەوە گوندەکە بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراون و هەربۆیەش بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە. دوێنێ پێنجشەممە ٢٦ - ٨ - ٢٠٢١ یش چەند شوێنێکی دیکە لە سنوورەکە بۆردوومانکرا. قایمقامی ئامێدی دەڵێت، لەماوەی دوو رۆژدا سێ جار سنوورەکەیان بۆردوومانکراوە. لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە کە لە ٢٣ - ٤ - ٢٠٢١ ـەوە دەستیپێکردووە بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە ٥ گوند چۆڵکراون، ئەوانیش (کێستە، چەلکای کریستیانەکان، سەرەر، دەنێ و دشێشێ)ن. بە گوتەی قایمقامی ئامێدی، لە ٢٥ ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە ١٩٩ گوند لە سنووری ئامێدی چۆڵکراون.", "summary": "ئەمڕۆ هەینی ٢٧ - ٨ - ٢٠٢١ کاژێر ٠٤: ٠٠، فڕۆکەکانی تورکیا دووجار سنووری قەزای ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، جارێکیان ئۆتۆمبێلێکی \"پەکەکە\" کراوەتە ئامانج.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/270820219", "category": "kurdistan", "summary_length": 186, "article_length": 851, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 397}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢، رێبەر ئەحمەد، بەربژێری هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار تویتێکی لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد، لەو تویتەدا رێبەر ئەحمەد نووسیویەتی: \"هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەنجامی داوا رەواکان و قوربانییە بەنرخەکان لەپێناو عێراقێکی باشتر هات، بۆیە لەسەر هەمووان پێویستە رێز لە ئەنجامەکانی بگرن و پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتێک کە خواستەکانی شەقامی عێراقی بەدی بهێنێت. \" قەیس فەرتووسی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سەدرییەکان، لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: \"بەڕێز سەید موقتەدا سەدر چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەستکراوە کرد بۆ پێکهێنانی حکومەت دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان، بەڵام دیارە ئەوان ناتوانن ئەو کارە بکەن و سەرکەوتووبن لە پێکهێنانی حکومەت، بۆیە چیدی نابێت رێگر بن لەبەردەم دروستکردنی حکومەت لەلایەن هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمانەوە، چونکە ئەوە کاریگەریی خراپی لەسەر حکومەت و خزمەتگوزارییەکان دەبێت. \" سەبارەت بە ئەگەرەکانی دوای تەواوبوونی ئەو ٤٠ رۆژی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وەکو مۆڵەت بە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دابوو بۆ ئەوەی حکومەت پێکبهێنن، قەیس فەرتووسی گوتی: \"ئەگەرەکان کراوە دەبن لە بەردەمماندا، لەوانە دووبارە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ٢٢٠ پەرلەمانتار بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر بزانین ئەوە سەرناگرێت ئەوا دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن هەیە، لەمەشیاندا شەقام چیدی لەبەرامبەر هەڵسوکەوتی سیاسییە گەندەڵەکان بێدەنگ نابێت و دوای رەمەزان دەبێت دەنگی خۆی هەبێت. \" رۆژی پێنجشەممە ٣١ ى ئادارى ٢٠٢٢، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتى سەدر ماوەى ٤٠ رۆژی دایە چوارچێوەى هاوئاهەنگى کە بە سێیەکى پەکخەر ناویبردن بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ بێ بەشداریى رەوتەکەى و رایگەیاند: \"داوا لە برایانم لە رەوتی سەدر دەکەم دەست لەو پرسە وەرنەدەن؛ نە بە چاک و نە بە خراپ\". هەرچەندە زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا تەنیا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، بەهۆی ناکۆکیی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و ناکۆکی نێو ماڵی شیعە لەسەر شێوازی حکومەتی داهاتوو، تائێستا حکومەت پێکنەهاتووە و سەرۆککۆماریش هەڵنەبژێردراوە. هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان (پارتی، رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سەروەری) داوای حکومەتی \"زۆرینەی نیشتمانی\" دەکەن، هەرچی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە، داوای حکومەتی \"سازان\" دەکەن، هاوشێوەی حکومەتەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣، کە هەمووان لە پێکهێنانیدا بەشداربن.", "summary": "وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەربژێری هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند هەڵبژاردنی پێشوەختە بەهۆی داواکارییە رەوا و قوربانییە بەنرخەکانەوە لەپێناو عێراقێکی باشتر، هات، بۆیە داوا دەکات هەموو لایەنەکان رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن، پەرلەمانتارێکی رەوتی سەدریش دەڵێت: \"ئەم چەند رۆژەی رەمەزان ئایندەی دیمەنی سیاسی لە عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاریدەکات و ئەگەرەکانیش کراوەن. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1804202222", "category": "kurdistan", "summary_length": 423, "article_length": 2259, "summary_token_count": 192, "article_token_count": 1037}, {"article": "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ - ٠٤ - ٢٠٢١ی پەرلەمانی کوردستان. د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان دوای پەسندکردنی پێشنیازەیاساکە گوتی \"بەبۆنەی پەسندکردنی پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی کوردستان دەکەین. \" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەت کرد \"بە زووترین کات رێنوێنییە پێویستەکان دەربکات. بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. \" به‌پێی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوه‌یه‌یە: یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم چەند پەرلەمانتارێک لەبارەی، زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە، رەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان، هەمواری یەكەمی یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان و چەند بیرۆکەیەکی دیکە.", "summary": "بە دەنگی ٩٧ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/200420215", "category": "kurdistan", "summary_length": 134, "article_length": 1246, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 588}, {"article": "رووداوەکە ئەمشەو ٢٧ - ٠٤ - ٢٠٢٢، کاژێر ٠٨: ٤٠ روویداوە. راید سەوری عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی ئێواران لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، لەکاتی پەڕێنەوە لە شەقامەکە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئافرەتەکەدا دەکێشێت و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. بەگوتەی راید فەوزی، ئەو ژنە هەر لە شوێنی رووداوکە گیانی لەدەستداوە. لەسەر رووداوەکەش شۆفێرەکە دەستبەسەر کراوە. راید سەوری عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی ئێواران لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک باسی لەوەش کرد، \"ئافرەتەکە ناوی دەخیلا تاھیرە و تەمەنی ٦٠ ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشیکی دادی دھۆک کراوە. \"", "summary": "بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کە لە بەردەم نەخۆشخانەی ڤەژین لە سەنتەری شاری دهۆک روویدا، ئافرەتێک گیانی لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2704202229", "category": "kurdistan", "summary_length": 109, "article_length": 531, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 267}, {"article": "رائید عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوێنێ تەرمی پیاوێکیان لە ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە کە پێشتر هەڕەشەی لێکراوە، ئەو کەسەشیان ناسیوەتەوە کە هەڕەشەی کردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانن لە کوێیە. رائید سامان رەمەزان، لێکۆڵەری دۆسییەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەنجەکە نزیکەی حەوت مانگە لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و کێشەیان هەبووە، شەوی رابردوو هاوژینی پێشووی و باوکی هاوژینەکەی دەستبەسەرکراون، بەڵام دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە تاوانبار نین ئازادکراون. لێکۆڵەری دۆسییەکە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە دەگوترا \"سەری بڕدراوە\" و رایگەیاند، \"شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە و چەند قەوانێکی فیشەکیش لە شوێنی رووداوەکە هەیە\". هەروەها دەشڵێت، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە. گەنجەکە لەدایکبووی ١٩٩٢ ـە و لە گەڕەکی بارووتخانە بە تەنیا ژیانی بەسەردەبرد، بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.", "summary": "لە گەڕەکی بارووتخانەی کەرکووک تەرمی گەنجێکی ٢٩ ساڵان لە ماڵەکەیدا دوای سێ رۆژ لە کوشتنی دەدۆزرێتەوە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووکیش دەڵێت، \"کەسێک پێشتر هەڕەشەی لێکردووە، دەزانین کێیە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/22052021", "category": "kurdistan", "summary_length": 215, "article_length": 905, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 422}, {"article": "موسەننا ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتیی و بەربژێری دەرچووی ئەو حیزبە بۆ پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، یەکگرتوو سوورە لەسەر بڕیاری خۆی بە بەشدارینەکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق و هیچ شاندێکیش بۆ ئەو مەبەستە نانێرێتە بەغدا و لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوە لەوبارەوە ناکات، بەڵام هەر حیزبێکیش بۆ مەبەستێکی دیکە سەردانیان بکەن، دەرگا کراوەیە. موسەننا ئەمین گوتی: \"پارتی و یەکێتی بە جیا شاندیان ناردووەتە بەغدا، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە داوای دەستکەوتی حیزبی دەکەن، بەڵام ئەگەر بتوانن یەکڕیزی دروستبکەن، ئێمەش پێشوازی لێدەکەین و بەهیچ جۆرێک تێکینادەین و دەچینە ریزەکەوە\". رۆژی ٩ - ١١ - ٢٠٢١ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتوون لە خالد شوانی، دكتۆر مەجید حەمەئەمین و رێبوار تەھا، سەردانی بەغدایان کرد، بەر لە سەردانەکەی ئەوانیش، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، سەردانی بەغدای کرد. هەرچەندە مانگێک بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا ئەنجامی کۆتایی لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە رانەگەیێندراوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی ٣٣ کورسی، یەکێتی ١٦ کورسی و یەکگرتوو ٤ کورسییان مسۆگەر کردووە.", "summary": "ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، یەکگرتوو سوورە لەسەر بڕیاری خۆی کە بەشدارینەکردنە لە حکومەتی داهاتووی عێراق و گوتیشی \"ئەگەر کورد یەکڕیزبێت ئێمەش لەگەڵیان دەبین و یەکڕیزی تێکنادەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1111202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 210, "article_length": 1079, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 482}, {"article": "جەنگی ئابووری، سیاسی و بازرگانیی نێوان وڵاتە زلهێزەکان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە و ئێستاش لە کێبڕکێی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ڤاکسیندا ئاسمانی زانستیی پرۆسەی کوتانی لە هەموو جیهان لێڵ کردووە، بۆیە بە ئەرک و بەرپرسیارییەتیی خۆمی دەزانم بە ئەمانەتەوە ئەم چەند خاڵە روونبکەمەوە. یەکەم: دوای وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی جەڵتەبوونە لە بەریتانیا ٣٠ کەسن لەکۆی نزیکەی ١٩ ملیۆن کەس کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، لەنێویاندا حەوت کەس گیانیانلەدەستداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەڕووی زانستییەوە بەتەواوی دڵنیانەبووینەتەوە لە پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان ڤاکسینەکە و هۆکاری تووشبوونی ئەو کەسانە بە مەیینی خوێن، تەنیا دەتواندرێت بگوترێت \"دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە تووشی جەڵتە هاتوون، وشەی دوای وەک ئاماژە بۆ کات نەک هۆکار. \" دووەم: لە بەریتانیا لە کۆی ٣٠ کەس کە تووشی مەیینی خوێن بوونە \"دوای وەرگرتنی ڤاکسین\"، حەوت کەسیان گیانیانلەدەستداوە، هۆکاری تووشبوونی ئەو کەسانە بە جەڵتە مەیینی خوێن بووە، بەڵام ئەگەر وایدابنێین هۆکاری تووشبوونیان بە مەیینی خوێن ڤاکسینەکەیە و ئەمەش بووەتە هۆی مردنیان \"کە تاوەکو ئێستا نەسەلمێندراوە\"، رێژەکە دەبێتە یەک کەس بۆ هەر دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کە ڤاکسینیان وەرگرتووە. شتە خۆشەکە ئەوەیە خوێن مەیین لە خوینهێنەری مێشک بۆ کەسی ئاسایی \"کە ڤاکسینیشی وەرنەگرتووە\" ١٢ بۆ ١٥ کەسە لە دوو ملیۆن و نیو کەسدا! واتە زۆر زیاتر لەوەی لە وەرگرانی ڤاکسیندا هەیە. مەیینی خوێن بە شێوەیەکی ئاسایی لەوانەیە دروست بێت، بۆ نموونە، لە دانیمارک لە ماوەی مانگی رابردوودا، لە هەر پێنج ملیۆن کەسدا ٧٣٦ کەسیان تووشی مەیینی خوێن بوونە. سێیەم: ئەمەشمان لەبیربێت کە مەترسی تووشبوون بە مەیینی خوێن بە هۆی کۆرۆناوە زۆر گەورەترە لە مەترسی تووشبوونی هەمان شت بەهۆی ڤاکسینەکەوە \"ئەگەر سەلمێندرا و پشتڕاستکرایەوە\"، رێژەکان بەپێی دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەوروپی بەمشێوەیەیە: - مەترسیی دروستبوونی مەیینی خوێن بەهۆی کۆرۆنا لە سییەکاندا ٦.٩ % ـە - مەترسیی دروستبوونی مەیینی خوێن لە خوێنهێنەرە قووڵەکان بەهۆی کۆرۆنا ١١.٢ % ـە - مەترسیی دروستبوونی مەیینی خوێن لە مێشکدا (جەڵتە) بەهۆی کۆرۆنا ١.٦ % ـە - مەترسیی دروستبوونی مەیینی خوێن بەهۆی کۆرۆنا بە گشتی لەو کەسانەی پێویستییان بە چاودێریی چڕ دەبێت بەهۆی نەخۆشییەکەوە ٢٣ % ـە - رێژەی تووشبوون بە کەمیی خەپلەکانی خوێن بەهۆی کۆرۆناوە ٣٠ % ـە لە هەر ملیۆن کەسێک کە تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ گەورەتر بێت کاتێک تووشی کۆرۆنا دەبن ٢٠ هەزاریان گیانلەدەستدەدەن، بەڵام ئەگەری گیانلەدەستدان دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە \"نەک بەهۆی\" تەنها یەکە لە ٢.٥ ملیۆن کەس. واتە ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ زیاترە و ڤاکسین وەرناگرن ئەگەری مردنیان بەهۆی کۆرۆنا ٥٠ هەزار جار زیاترە لەوانەی کە \"رەنگە\" بەهۆی ڤاکسینەوە بمرن. چوارەم: ئەگەر لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیا خەڵک ڤاکسینیش وەرنەگرن و بە سەختیش تووشی کۆرۆنا ببن، یەکێک لە بەهێزترین سیستمە تەندروستییەکانی جیهانی پێشکەوتوو بە باشترین شێوە خزمەتیان دەکات، بەڵام لە کوردستان تاکە رێگە و هیوای دەربازبوون لە پەتاکە تەنیا وەرگرتنی ڤاکسینە، سیستمی تەندروستیی لە کوردستان بەهیچ شێوەیەک بەراوردناکرێت بەو سیستمە بەهێزەی لە بەریتانیا هەیە، ئەمە پەیوەندیی بە پزیشکان، پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە کوردستان نییە کە دڵسۆزانە شەو و رۆژیان خستووەتە سەر یەک تاوەکو خزمەتی هاونیشتمانییان بکەن. پێنجەم: وەرگرتنی ڤاکسین خۆت و خۆشەویستانت لە مەترسییەکی گەورە دەپارێزێت، من خۆم ڤاکسین وەردەگرم چونکە بە ئەرکێکی مرۆیی، تەندروستی و نیشتیمانی دەزانم، دایک و باوکیشم کە دوو خۆشەویستترین و پیرۆزترین کەسی ژیانمن هەفتەی داهاتوو ڤاکسین وەردەگرن. زوو یان درەنگ، هەمووان دەبێت ڤاکسین وەربگرن، گەنگەشەی باشی و خراپی ڤاکسین هەمان ئەو گەنگەشەیەیە کە لە سەرەتای هاتنی کۆرۆنا هەبوو، خەڵکێکی زۆر دەیانگوت کۆرۆنا نییە و بڕوامان پێی نییە، ئێستا چەند کەس وادەڵێن؟ ئەم قۆناخەش تێدەپەڕێنین.", "summary": "گەرمترین و هەستیارترین مژاری نێو خەڵکی کوردستان ئەمەیە، ڤاکسین بەکاربهێنم یاخود نا؟ ئەمە لەکاتێکدایە کە کوردستان کەوتووەتە بەر شەپۆلێکی خێرای کۆرۆنای گۆڕاو، کەرتی تەندروستی کوردستانیش بەهۆی پەتا ناوەختەکەوە لە هەموو کاتێک ماندووترە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0804202137", "category": "kurdistan", "summary_length": 232, "article_length": 3423, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 1615}, {"article": "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر ٠٨: ٥٠ خولەک شنیار، ئەو ژنەی کە هاوژینەکەی \"سووتاندبووی\"، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا. پارێزەرەکەیشی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند کە جگە لە هاوژینەکەی ژنێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە. لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت له پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت \"بەداخەوە سەرەڕای تەجریمکردن و شەرمەزارکردنی تاوانی کوشتنی ئافرەتان لەڕووی یاسایی و ئایینی و داب و نەریتی کۆمەڵگەی کوردستانییەوە، کەچی هەفتە و مانگ نییە گوێبیست و شاهێدی تراژیدیای کوشتنی بە ناهەقی ئافرەتێک نەبین لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دوای مانەوەی نزیک لە هەفتەیەک لە نەخۆشخانە، خاتوو (شنیار هونەر)، بەهۆی زۆریی سووتانەکەیەوە گیانی پەپوولەئاسای سپاردوو بووە قوربانییەکی دیکە لە زنجیرەی ئەو ژنانەی کە بە ناهەق و تاوانی دڕندە کوژران لە هەرێمی کوردستان، لەماوەی کەمتر لە دوو مانگی ئەمساڵدا. \" بەرەبەیانی رۆژی شەممە ١٩ - ٠٢ - ٢٠٢٢ شنیار هونەری ٢١ ساڵ بە گڕی ئاگرەوە لە ماڵەکەی خۆیەوە هەڵات و هانای بۆ دراوسێکانی برد تاوەکو ئاگرەکەی جەستەی بکوژێننەوە. دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکەش بە دراوسێکان و خەسویی گوتووە، \"هاوژینەکەم سووتاندمی\". لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە \"ئێمە لە لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای سەرەخۆشیمان لە خانەوادەی (شنیاری جوانەمەرگ) و ئەو ٨ ژنەی لەماوەی ئەمساڵدا بوونە قوربانیی دەستی تووندوتیژی لە کوردستان، ئەم تاوانە قێزەونە شەرمەزار دەکەین و داوا لە دامودەزگە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری دەکەین کە تاوانباران و بکوژانی ژنان بە قورسترین سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگه‌یێنن و سنوورێک بۆ ئەم تاوانە دابنێن، کە خەریکە ناو و ناوبانگی هەرێمەکەمان لەکەدار بکات. \" لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت له پەرلەمانی کوردستان بە خەڵکی کوردستانی رادەگەیێنین کە لە پەرلەمانی کوردستان \"دەستمان کردووە بە پێداچوونەوە بەو یاسایانەی کە پێویستییان بە گۆڕانکاری و دەستکاریکردن هەیە تاوەکو بەجۆرێک دایانبڕێژینەوە کە ببنە قەڵغانێک بۆ پارێزگاریکردن لە ژیان و کەرامەتی ژنان و رێگربن لە هەر کەسێک کە بیەوێت تاوانی کوشتن بەرامبەر ئافرەتان ئەنجام بدات. \" ئاماژە بەوەش دەکات لە هەمان کات بەدواداچوونی ورد و بەردەوام دەکەن بۆئەوەی \"تاوانباران و ئافرەتکوژان بە سزای یاسایی و دادپەروەرانە بگەیێنرێن. لە کۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی ئەو ئافرەتانەی کە کوژراون و بکوژانیان شەرمەزار دەکەین و داواکارین لە یەزدانی مەزن رۆحی پاکیان بە بەهەشت شاد بکات. \" بەرەبەیانی رۆژی شەممە ١٩ - ٠٢ - ٢٠٢٢ شنیار هونەری ٢١ ساڵ بە گڕی ئاگرەوە لە ماڵەکەی خۆیەوە هەڵات و هانای بۆ دراوسێکانی برد تاوەکو ئاگرەکەی جەستەی بکوژێننەوە. دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکەش بە دراوسێکان و خەسویی گوتووە، \"هاوژینەکەم سووتاندمی\".", "summary": "لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سووتاندن و پاشان گیانلەدەستدانی شنیار هونەر \"لەلایەن هاوژینەکەیەوە\" دەڵێت، \"ئەم تاوانە قێزەونە شەرمەزار دەکەین. \" داواش لە دامودەزگە پەیوەندیدارەکان و دەسەڵاتی دادوەری دەکەن تاوانباران و بکوژانی ژنان بە قورسترین سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگه‌یێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2302202225", "category": "kurdistan", "summary_length": 309, "article_length": 2484, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 1107}, {"article": "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات \"ئێستا ١٥ هەزار كارتی دیكە لە سنووری پیرزین - كەرك ٢، گردەڕشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن و مامەڵەكانیان رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر كراون، بۆ ئەوەی بە خێرایی رێكارە یاساییەكانی تاپۆكردنیان ئەنجام بدرێت. \" سەبارەت بەو شوێنانەی کە دەست بە تاپۆکردنیان دەکرێت، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیێنێت \"لەو ١٥ هەزار كارتەی بەمزووانە تاپۆ دەكرێن، پێنج هەزاریان دەكەونە سنووری پیرزین - كەرك ٢ و تەواوی رێكارەكانیان لەلایەن شارەوانیی هەولێرەوە تەواوكراوە و رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە كراون و بەمزووانە تاپۆكانیان تەواو دەكرێت. \" هەروەها شەش هەزار كارتی دیكەش لە سنووری گردەڕەشە ئەسعەد (بەشێك لە باغمرە شەهاب) لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە مامەڵەكانیان تەواوكراون و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر ٢ كراون بەمەبەستی تاپۆکردنیان. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، لە سنووری كەرتی بیریات نزیكەی چوار هەزار كارت بە مەبەستی تاپۆكردنیان مامەڵەكانیان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواوكراون و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر ١ كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی تاپۆكردنیان تەواو بكرێت و بدرێنەوە بە هاووڵاتییان. ماوەیەك پێش ئێستا شەش هەزار كارتی دیكەش لە سنووری كەرتی باغمرە شەهاب تاپۆكران، وەزارەتی شارەوانی راشیدەگەیێنێت \"پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان لە رێگەی لیژنەیەكەوە بەردەوامی دەبێت و هەموو ئەو كارتانەی دیکە کە تاپۆ دەكرێن، كە تاوەكو ئێستا تاپۆ نەكراون. \" رۆژی ١ - ١٠ - ٢٠٢٠ پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لەسەر فەرمان و راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی باڵای هاوبەش بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و تاپۆ و نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر بۆ تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی کارتیان هەبوو پێکهێنرا و، توانرا لەو ماوەیەدا لە هه‌ولێر کە ١٢٠ هەزار پارچە زەوی کارتیان هەیە، ٦٥ هەزاریان تاپۆ کراون، ئەمڕۆش شەش هەزاریان بکرێتە تاپۆ و دابەشبکرێت بەسەر هاووڵاتییان.", "summary": "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەمزووانە ١٥ هەزار كارتی دیكە لە سنووری پیرزین - کەرک ٢، گردەڕەشە ئەسعەد و کەرتی بیریات لە هەولێر تاپۆدەکرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2410202017", "category": "kurdistan", "summary_length": 171, "article_length": 1997, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 897}, {"article": "ئەو کچە ناوی (ج. ع)ـە ە دوو ساڵە لە سەر شەقام شەو و رۆژ دەکاتەوە و هیچ کەسێک نەهاتووە خۆی بکاتە خاوەنی، ئەو کچە لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو قسەی کرد و چیرۆکی خۆی باسکرد و گوتی، \"رۆژێک لەو ماڵە دانیشتبووم کە منی تێدا دەژیام، لەگەڵ کەسێک کە هەر وامزانیوە دایکی منە، بەڵام لە پڕێکدا ئەو بە تووڕەیی وتی کە من دایکی تۆ نیم\". ئەو کچە دەڵێت، لە ماڵەوە پێنج خوشک و سێ برام هەبوون و بەردەوام پێدەکەین و گاڵتەیان پێدەکردم. رۆژێک بەهەمان شێوەی دایکم، باوکیشم پێیگوتم کە \"تۆ کچی من نیت\". ئەو کاتە ئەو کچە بچووک بووە کە هەڵیانگرتووەتەوە و وەکخۆی دەڵێت، نازانێ تەمەنی چەند بووە و دەشڵێت: \"هەڵسوکەوتی ئەو دایک و باوکەی لەلایان بووم زۆر خراپ بووە، هەرچەندە ئەشکەنجەی جەستەییان نەدەدام، بەڵام شەڕی دەروونیان لەگەڵ دەکردم\". بەگوتەی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵە، شەوێک زۆر تووڕەیان کردووە و دواتر کاژێر ٠٥: ٠٠ی بەیانی لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و سواری تاکسییەک بووە و لەگەڵ چوونەدەرەوەیش وەکخۆی دەڵێت \"هەستی بە ئازادی کردووە\". دواتر چووەتە بازاڕی نیشتمان و لەوێ دەستی بە کارکردن کردووە. ئەو کچە تاوەکو پۆلی حەوتی بنەڕەتی خوێندوویەتی و بەگوتەی خۆی، لە ماڵەوە رێگرنەبووە لە چوونە قوتابخانەی و دەشڵێت: باوکم کتێبی دەفرۆشت. سیداد لەشکری، پرۆدیوسەری بەرنامەیبەرپرسیار سەردانی ئەو شوێنەی کرد کە کچەکە وتویەتی لێی ژیاوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکەی ئەو هیچ کەسێک بەوناوە نەبووە کە کچەکە باسی کردووە و پێیداوە. هەرچەندە کچەکە دەڵێت، من لە قوتابخانەی تارای کچانی بنەڕەتی لە قەزای خەبات خوێندوومە. وەلید خالید، بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر لە بەرنامەی بەرپرسیار بەشداربوو و لەبارەی کەیسی ئەو کچە گوتی، ئەگەر کەیسەکە بچێتە دادگا رەنگە دادگای تووندووتیژی خێزانی رەوانەی خانەی چاودێری کۆمەڵایەتی بکرێت. ئەو کچە تاوەکو ئێستا نازانێت دایک و باوکی کێن، بەرپرسی یاسایی لە بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر دەڵێت، کێشەی ئەو کچە کاتییە و دادگای نەوجەوانان و تووندووتیژی خێزانی بڕیاری مانەوەیان لەنێو خانەکان دەدات. ئەمەش دوای ئەوە راپۆرتی چاودێری کۆمەڵایەتییان پێدەگات. ئەو کچە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەو حەزناکات بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و پێیخۆشە لە دەرەوە بمێنێتەوە و بە کارکردن خۆی بژێنێت. دەشڵێت \"چوومە بەشی تووندووتیژی ژنان، بەڵام ئەوان باوەڕیان بەمن نەکردووە. \" خاڵی کچەکە: لەسەربان بەربووەتەوە و زاکیرەی لەدەستداوە کەسێک بەناوی خەتاب پەیوەندی بە بەرنامەی بەرپرسیارەوە کرد و خۆی وەک خاڵی کچەکە ناساند و بە رووداوی راگەیاند \"ئەو کچە خوارزامە، پێش ٢٠ رۆژ لە سەربان بەربووەتەوە و زاکیرەی لەدەستداوە. کەیسیشی لە قەزای خەبات هەیە. \" کەسێکی دیکە بەناوی مەلا عەبدولکەریم پەیوەندی کرد و وتی کە لە بنکەی تووندووتیژی ئافرەتان لە قەزای خەبات فەرمانبەرە و گوتی، \" ئەو کچە شەو کاژێر ١٢: ٠٠ی شەو لە ماڵ چووەتەدەرەوە و کەسیش ئاگای لێنەبووە. هیچ هەڕەشەیەکیش لەسەر ژیانی ئەو کچە نییە. ئەو کچەکەش دوو رۆژە لە ماڵ چووەتەدەرەوە. لەلایەن کەسوکارەکەیشەوە سکاڵا تۆمارکراوە. \" مەلا عەبدولکەریم دەشڵێت، بەڵێ ئەو کچە لەسەربانی ماڵەوە بەربووەتەوە و ئەمڕۆ کاتی سەردانی دکتۆری بووە. تەواوی بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی کچەکە", "summary": "نزیکەی دوو ساڵە کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بێ ماڵ و حاڵە و پێشتر لە ماڵێک ژیاوە، بەڵام دوای ماوەیەک زانیویەتی کە ئەوە ماڵی دایک و باوکی خۆی نییە و دەڵێت: ئەو کاتەی دایک و باوکم پێیانوتووم کە تۆ کچی ئێمە نی، تەمەنم ١١ ساڵ بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1309202020", "category": "kurdistan", "summary_length": 218, "article_length": 2827, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 1316}, {"article": "لەبارەی لێبڕینی مووچە ئەو سەرچاوەیە بە رووداوی گوت، \"یان لێبڕینی مووچە نامێنێت یان لێبڕینەکە زۆر کەمدەکرێتەوە. \" رۆژی شەممە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هەموو هەوڵی حکومەت بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەهێڵێت و تاوەکو کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت. د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین، بەمەرجێ بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروستبکرێت. \" رۆژی ١١ ـی ئەم مانگە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕی ٢٠٠ ملیار دینار کە حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر دابوو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، خرایە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دواتر وەزارەتی داراییش بەفەرمی بڵاویکردەوە. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٧ - ٦ - ٢٠٢١ دەستی بە دابەشکردنی مووچەی حوزەیرانی ٢٠٢١ی کرد و بڕیاربوو لە هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت، بەڵام تاوەکو شەممە ٣ی تەمموز تەنیا مووچەی چوار وەزارەت دابەشکرا، ئەوانیش وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگە، ناوخۆ، دارایی و ئابووری بوون. دواتر دابەشکردنی مووچە راگیرا. ١٠ مانگیش وەزارەتی دارایی دوایین خشتەی مووچەی راگەیاند. پێشتر عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان و سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم مانگە بە داهاتی نەوتی و ناوخۆ لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بەغداوە هاتووە، دەتواندرێت مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت. لەلایەکی دیکەوە، محەممەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت، \"لێبڕینی مووچە لەم مانگەوە کەمدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ مانگەکانی داهاتووش زۆر زیاتر کەمببێتەوە، بە مەرجێک حکومەتی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە. \" بە گوتەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە بەتەواوەتی نەهێڵێت، چونکە قەرزی لەسەرە.", "summary": "سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ پاش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/190720219", "category": "kurdistan", "summary_length": 138, "article_length": 1841, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 805}, {"article": "مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، \"جەختی لەسەر پێویستیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر. \" بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ١٢ مووشەک هێرشکرایە سەر هەولێر و مووشەکەکان بەر شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل کەوتن. سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و لەبارەی هۆکاری هێرشەکەوە ئاماژەی بەوە دا، \"لە ئەنجامی تاوانەکانی ئەمدواییەی رژێمی ساختەی زایۆنی و راگەیاندنی پێشتر بەوەی کە ئەو تاوانانە بێ وەڵام نامێننەوە، شەوی رابردوو ناوەندی ستراتیژیی پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوەی زایۆنیستەکان بە مووشەکە بەهێزەکانی سوپای پاسداران کرانە ئامانج. \" هەر ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رەتیکردەوە کە هیچ بنکە و شوێنێکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت. پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی شەوی رابردووی سەر هەولێری کرد کە سوپای پاسداران بەرپرسیارییەتەکەی هەڵگرتووە. گوتبووی \"هیچ ئاماژەیەکمان نییە کە هێرشەکە\" ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا کرابێت. هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، \"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێگه‌یشت.. سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمریکا پشتیوانیی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات. \" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو لە واشنتن نووسیویەتی، \"شەوی رابردوو، سوپای پاسداران چەند هێرشێکی بالیستی لە ئێرانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق ئەنجامدا. ئێمە بەرپرسیارییەتیی ئاشکرای سوپای پاسدارانمان بۆ ئەم هێرشە بینیوە.. ئەمریکا ئامانجی هێرشەکە نەبوو، هەر دەنگۆیەکی میدیایی پێچەوانەی ئەمە هەڵەیە. \" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی گوتووە کە \"ئەمە بەواتای خۆلادان لەو راستییە نایەت کە ئەمە هێرشێکی زۆر خراپی ئێران بوو بۆ سەر دراوسێکەی. لەوبارەدا، زۆربەی مووشەکەکان ئەگەر هەمووشیان نەبن، ئاراستەی ماڵی تایبەتی هاووڵاتیێکی کوردی عێراق کران. ئەم هێرشە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە هەر بیانووێک بێت، هێرشبوو بۆ سەر سەروەریی عێراق و ناوچەی سڤیلنشین. \" هێرشەكەی ئەمجارەی ئێران پەیوەندی بە جەنگێك و سێ دانوستاندنەوە هەیە. دانوستاندنی هاوپەیمانییەكان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دانوستاندنەكانی ڤییەنا و دانوستاندنەكانی پێكهێنانی حكومەت لە بەغدا. شەڕی ئۆكرایناش داشی ئێرانی سوار كردووە تاوەکو لەكاتێكدا كە جیهان سەرقاڵی ئەوێیە، ئەو لێرە بە ئارەزووی خۆی ئەسپەكەی تاو بدات. شەڕی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستانەوە ناكرێت ئەگەر لەڕاستیدا ئامانجەكە شەڕی ئەو دەوڵەتە بێت. پێویستە هەرێمی كوردستان بەڕەسمی داوای هەڵوێست لە حكومەتی عێراق بكات و كار بكات بۆ ئەوەی ئەمە وەك شكاتی رەسمی لە نەتەوە یەكگرتووەكانیش تۆمار بكرێت. لەوانەیە ئەمە لەسەر زەوی كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی نەبێت و دواجار ئەو هێزە بێت كە بتوانێت رێ لەوە بگرێت، بەڵام وەك هەنگاوێك بۆ لێسەندنەوەی رەوایی لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بایەخی خۆی هەیە. درێژەی ئەم بابەتی بیروڕایە لێرە بخوێنەوە کە لەلایەن زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو نووسراوە.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە هێرشەکەی سەر هەولێر کرد. مەسرور بارزانی دەڵێت، \"هاوڕابووین کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەریی عێراقە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1303202241", "category": "kurdistan", "summary_length": 230, "article_length": 2931, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 1305}, {"article": "ئەو پرۆژەیە لە سنووری ناحیەی باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک دروستکراوە. خێزانێکی ئاوارە کە پێشتر دانیشتووی کەمپی شاریا بوون، ئێستا لەو پرۆژەیەدا دوو خانووی پلاستیکییان پێدراوە و دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی خەیار. ئەوان دەتوانن بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لەو پرۆژەیەدا کار بکەن و داهاتەکەشی بۆخۆیان بەکاربهێنن. دەخیل عومەر، ئاوارەیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"پێیان گوتین وەرن لەم دوو خانووە پلاستیکییەدا کار بکەن، ساڵی یەکەم خەرجی ئێمە و کارەکەش لەسەر ئەوانە، هەموو شتێکیان پێداین. \" ئەو پرۆژەیە ١٥٠ خانووی پلاستیکیی لەخۆ دەگرێت، جگە لەوە شوێنی نیشتەجێبوونیشی تێدایە و ئاوارەکان دەتوانن لەو خانووە پلاستیکییانەدا کار بکەن و داهاتەکەشی بۆ خۆیانە. ماتیۆ نووەری، بەرپرسی رێکخراوی ئێس پی لە عێراق دەڵێت، \"ئەو خێزانانە دەتوانن بەرهەمی کشتوکاڵی لەناوچەکە زیاد بکەن، هەروەها دەتوانن بەرهەکانیان بفرۆشن و بۆ خەرجی خۆیان بەکاری بهێنن. لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا ئەوە یەکەمین جارە پرۆژەیەکی لەو شێوەیە دروستدەکرێت. ئومێد دەکەین بتوانن سودی لێ ببینن. \" ئەو پرۆژە کشتوکاڵییە بە گوژمەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار دروستکراوە، جگە لە خانووە پلاستیکییەکان و شوێنی نیشتوجێبوون، هەروەها شوێنی یاری منداڵان و پارکێشی تێدایە.", "summary": "رێکخراوی ئێس پی ئەمریکی لەسەر رووبەری ٨٢ دۆنم زەوی پرۆژەیەکی کشتووکاڵی بۆ ٧٥ خێزانی ئاوارە لە سنووری پارێزگای دهۆک دروستکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1203202212", "category": "kurdistan", "summary_length": 127, "article_length": 1127, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 512}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ - ٠٨ - ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی خاڵی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان هاوخەمیی خۆی دەردەبڕێت و هیوای دەخوازێت، \"خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. \" بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، \"سەرۆکی پەرلەمان سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی. \" دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا - ی خاڵی. سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی پەرلەمان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. لە بەرامبەردا، سەرۆکی پەرلەمان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.", "summary": "مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی عەزیز محەممەد عەبدوڵڵا کە خاڵی سەرۆکی پەرلەمانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2408202128", "category": "kurdistan", "summary_length": 126, "article_length": 972, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 447}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٠٩ - ٠٣ - ٢٠٢٢ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"دابەشکردنی مووچە، لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و کەس ناتوانێت موزایەدە بەسەر حکومەتدا بکات و هەموو هەوڵێکی ئێمە بۆ دابینکردنی مووچەیە، هەوڵدەدەین گرفتی نەگەڕانەوەی بەشێک لە داهات چارەسەربکەین\". لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراقیشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، دادگەی فیدراڵیی عێراق، \"پیشێلی\" مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆیە چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لە رێگرتن لە پێشێلکردنی مافی دەستووری هەرێمی کوردستان کرد، لەسەر ئاستی لایەنەکان و حکومەتی عێراق ئامادەی گفتوگۆین و شاند دەنێرین بەو مەرجەی دانوستاندنەکان پێچەوانەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان نەبن. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: \"حکومەت دەزگایەکی قازانج نەویستە و خزمەتگوزاری پێشکێش دەکات، وەکو ئاو، کارەبا و ئاسایش، دەمانەوێ خزمەتگوزاریی زیاتر بکەین و ئێستا زیاتر لە ٤٧٠ خزمەتگوزاری پێشکێش دەکات، بۆ هەر دینارێکی خزمەتگوزاری، ئێمە چوار دینار خەرج دەکەین\". لەبارەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و کاریگەرییەکانیشی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کردووە کە بازاڕ کۆنترۆڵبکرێت و قۆرخکاری نەکرێت و قۆرخکار سزا بدرێت، وەکو لە چەند رۆژی رابردوودا چەند کەسێک بەوهۆیەوە سزادران. ئەنجوومەنی وەزیران خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە بڕێکی باش کاڵای سەرەکی لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و قەیرانی گەورە روونادات و کاردەکەین کە نرخی کاڵا جێگیر بکەین و لە ئاستی کەرتی تایبەت و حکومەت رێکاری تەواو دەگرینەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ و جێگیریی، شەڕەکە بێگومان کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێ. لەبارەی فرۆشی نەوت و داهاتەکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی رابردوودا ١١ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، پارەکەی بۆ خەرجی کۆمپانیا، گواستنەوە و مووچە تەرخانکراوە، دروستبوونی کێشە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە مووچەی مانگی یەک، لە داهاتی نەوتی مانگی دوو دابینکراوە، هی مانگی دووش، لە داهاتی مانگی سێ دابین دەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی گوتی، \"بەهۆی گرانبوونی نرخی نەوت لە جیهان، سووتەمەنی لە هەموو وڵاتان گرانبووە، ئێمە توانای پاڵاوتنی نەوتمان نییە بەپێی پێویست، پاڵاوگەکانمان ناتوانن ٦ ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناوخۆ دابین بکەن، هەروەها هەندێ لەو بەنزینەی کە هاوردە دەکرا، مەترسیداربوو بۆ ژینگە و تەندروستی، بۆیە لەپێناو تەندروستیی هاونیشتمانییان هەندێکمان قەدەخەکرد، ئێستاش دەرگا کراوەیە بۆ هەرکەسێک کە بیەوێ بەنزین هاوردە بکات بەو مەرجانەی کە حکومەت لەبارەی کوالێتییەوە دیاریدەکات\".", "summary": "حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت و بەر لە نەورۆز هەموو وەزارەت و دام و دەزگاکان وەریدەگرن و گوتیشی، \"نەگەڕاندنەوەی بەشێک لە داهات و نەناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، گرفتی بۆ دابەشکردنی مووچە دروستکردووە و بۆ مووچەی ئەم مانگەش لە داهاتی مانگی سێی نەوت، پارەکە تەواو دەکەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0903202217", "category": "kurdistan", "summary_length": 359, "article_length": 2406, "summary_token_count": 154, "article_token_count": 1044}, {"article": "کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ - ٩ - ٢٠٢٠ لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سووریا، گرنگیی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کراوە. جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جەختی لە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، \"هەرێمی کوردستان بەهۆی هەمەڕەنگیی و زیندویێتی و دۆستایەتییەکەی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، پێگەیەکی گرنگ و ستراتیجی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە\". مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جێفری راگەیاندووە، پرۆسەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور. جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگیی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش. ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی باڵیۆز جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانێتی نێودەولەتی دژی داعش. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق وسوریا و گرنگیی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش. باڵیۆز جەیمس جێفری، ڕۆڵ و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە لەیەک نزیکردنەوەی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بەرز نرخاند و جەختی لە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی \"هەرێمی کوردستان بە هۆی هەمەڕەنگی و زیندوویتی و دۆستایەتییەکەی لە گەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، پێگەیەکی گرنگ و ستراتیجی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە\". سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تیشکی خستە سەر دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بەوەدا، کە پرۆسەی گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا بەردەوامە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتییانەی کیشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش. سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆشی بەرامبەر بەردەوامبوونی سیاسەتی تەعریب و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر موڵک و زەوی دانیشتووانی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی.", "summary": "نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە هەولێرە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بە پێگەی \"گرنگ و ستراتیجی\"ـی هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2209202011", "category": "kurdistan", "summary_length": 266, "article_length": 2381, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 1042}, {"article": "بەپێی فەرمانێکی وزاریی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە ژمارە ١١٥ لە ٠٦ - ٠٧ - ٢٠٢١ دەرچووە، ناو و واژۆی وەزیری شەهیدانی بەسەرەوەیە، ٣١٢ کەس وەکو تاقانەی جینۆساید پەسندکراون. وەزارەتی شەهیدان روونیکردووەتەوە، دوای پێداچوونەوە و وردبینیکردن بۆ دۆسیەی ٤١٨ کەس، بڕیاردرا بە پەسندکردنی دۆسیەی ٣١٢ کەس وەکو تاقانەی جینۆساید، دۆسیەی ٤٢ کەسیش رەتکراوەتەوە و ٦٤ دۆسیەش داواکارییەکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان گەڕێندرایەوە، بەهۆی ئەوەی ناتەواوی لە بەڵگەنامەکانیان بۆ دۆسیەکانیان هەبوو. عادل مەلا ساڵح، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"بە فەرمانی وەزیری شەهیدان، لیژنەی پێداچوونەوە و وردبینی لە دۆسیەی تاقانەکانی جینۆساید لە هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و دوای چەندین مانگ کارکردن، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ٣١٢ کەس شایستەن بۆئەوەی بەپێی یاسای چاکسازی پەسند بکرێن. بە فەرمانی وەزیر بڕیاردراوە ئەو کەسانە مووچەکانیان بۆ رێکدەخرێت و وەکو تاقانەی جینۆساید لە هەرێمی کوردستان دەناسرێن و لەو رۆژەوەی ناسێندراون و پەسندکراون، هەموو مافێکی داراییان بۆ دابیندەکرێت. ئەوانەشی دۆسیەکانیان رەتکراوەتەوە، دیارە مەرجەکان نەیگرتوونەتەوە یان دۆسیەکانیان هەندێک بەڵگەنامەی کەمە\". تاقانەکانی جینۆساید ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە هەموو ئەندامانی خێزانەکەی لە ئاکامی جینۆساید و کارەساتە گەورەکانی وەکو کیمیاباران و ئەنفال لەدەستداوە. بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان گوتی، ئەوەی کراوە بەگوێرەی \"یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان بووە. هەنگاوی زۆر باش نراون و بەرهەم و ئەنجامی لیژنەکانی چاکسازی دەردەکەون. هەنگاو لە چاکسازیکردن لە لیستی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی نراون\". سەبارەت بەو ٦٤ کەسەی داواکارییەکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان گەڕێندراوەتەوە، عادل مەلا ساڵح ئاماژەی بەوە کرد \"ئەگەر بەڵگەنامەکانی ناو دۆسیەکانیان تەواو بکەن، دووبارە دەگەڕێتەوە ' لیژنەی پێداچوونەوە و وردبینی لە دۆسیەی تاقانەکانی جینۆساید لە هەرێمی کوردستان ' و ئەگەر بەڵگەنامەکان تەواو بوو، ئەو کاتە وەکو ٣١٢ کەسەکە مافیان هەیە\". هەروەها بەپێی یاساکە وەزارەتی شەهیدان مەدالیایەکی تایبەت بە تاقانەکانی جینۆساید دەبەخشێت؛ رەچاوی باری تەندروستییان دەکرێت و ئەو ئەرکەش لە ئەستۆی حکومەت دەبێت. دەقی فەرمانی وزاریی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی ناوی تاقانەکانی جینۆساید - ١ لیستی ناوی تاقانەکانی جینۆساید - ٢ لیستی ناوی تاقانەکانی جینۆساید - ٣ لیستی ناوی تاقانەکانی جینۆساید - ٤ لیستی ناوی تاقانەکانی جینۆساید - ٥", "summary": "وەزارەتی شەهیدان بە فەرمانێکی وزاری، لیستی ٣١٢ تاقانەی جینۆسایدی پەسند و بڵاوکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1207202127", "category": "kurdistan", "summary_length": 84, "article_length": 2409, "summary_token_count": 42, "article_token_count": 1080}, {"article": "رامی تەمەنی ٢٠ رۆژ دەبێت کاتێک دایکی دەمرێت. باوکیشی بەهۆی ناتەواویی جەستەی رامییەوە دەڵێت، نامەوێت و ماڵباتێکی دیکەی قامشلۆ هەڵی دەگرنەوە. رامی خالید بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"هەموو ژیانم بووەتە ئێش و ئازار. مەسانەم بەباشی کار ناکات. حەوزم شکاوە. بڕبڕەی پشتم چوار دانەی خوارە. هیچم ناوێ، جگە لەوەی کە هاوکاریمان بکەن بچینە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری و کەسێک یارمەتیمان بدات. \" سەمیرا لەو کاتەوە لە نەخۆشخانە هەڵیگرتووەتەوە وەک منداڵی خۆیان گەورەی کردووە. دارونەداری خۆیان لە رۆژئاوا و باشووریش بۆ چارەسەری رامی دەفرۆشن. پێی گوتین بە قەد چوار منداڵەکەی دیکەیان خزمەتی رامییان کردووە، بۆ ئەوەی هەست بە بێکەسی نەکات، بەڵام ئێستا نەداری و تێچووی زۆری چارەسەری رامی تەنگی پێهەڵچنیون. سەمیرا عوتەیبی گوتی، \"دایکی هاتەوە خەوم و گوتی رامی هەڵبگرە و بەخێوی بکە، منیش وامکرد و ئەوە ١٦ ساڵە زیاتر لە ٢٠ جار نەشتەرگەریمان بۆ کردووە، پزیشکەکان زۆر لێی نائومێدن کە لێرە چارەسەری بکرێت و دەڵێت، دەبێت ببردرێتە دەرەوەی وڵات و ئێمەش بەڕاستی توانای ئەوەمان نییە. \" رامی تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و پێویستی بە چارەسەری سەرەکییە. دکتور محەممەد سەلیم، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لەبارەی رامییەوە دەڵێت، \"بربڕەی پشتی رامی خوارە و حەوزیشی شکاوە، میزڵدانیشی عەکس بووەتەوە. پێویستە بۆ چارەسەری ببردرێتە ئەوروپا و چەند مانگێک لە نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو چارەسەر وەربگرێت. \" رامی بەهۆی کێشی زۆر و ئازاری پشت و قاچییەوە ناتوانێت زیاتر لە شەش خولەک بەپێوە بووەستێت، رۆژەکانی بە میوزیکژەنین و گۆرانی گوتن و بە هیوای چاکبوونەوە تێپەڕ دەکات، وا دیارە ئامێرەکەی و ئاوازەکانی هێشتا هیوابەخشی رۆژانی سەختی نەخۆشی و نەدارین بۆی.", "summary": "رامی تەمەنی ١٦ ساڵانە، پەنابەری رۆژئاوای کوردستانە لە کەمپی دارەشەکران. هەرچی ساڵی تەمەنیەتی بە نەخۆشی تێپەڕبووە. لە زکماکەوە ئەندامی نێرینەی نەبووە، حەوزی شکاوە، میزڵدانیشی بە ناتەواوی کار دەکات. بەهۆی زۆریی کێشییەوە نەیتوانیوە بچێتە قوتابخانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0807202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 245, "article_length": 1527, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 710}, {"article": "بەدواداچوونی ئەو لیژنەیەی پەرلەمان، وەک موحسین دۆسکی، بڕیاردەری لیژنەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای بینینی ڤیدیۆیەک بووە لە سۆشیاڵمیدیا لەبارەی ئەو کەیسەوە. موحسین دۆسکی ئاماژەی بەوە کرد، \"دوای بینینی ڤیدیۆکە هەندێک پەیوەندیمان کرد، هاوکات هەندێک رۆژنامەڤانی وەرزشی قسەیان لەسەر کرد و گومانمان بۆ دروستبووە کە ئەو کەیسانە هەبن\". گوتیشی \"جارێک نەگەیشتووین بە هیچ کەیسێک، بەڵام گومان دەکرێت چەندین کەیس هەبن\". لە راگەیێندراوی لیژنەکەی پەرلەماندا ئاماژە بەوە کراوە، \"ئێمە ئەم بابەتە وەک کارەساتێکی کۆمەڵایەتی سەیردەکەین و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لە نەوەی داهاتوو، هەروەها کەسایەتی ناوەندە وەرزشییە فێرکارییەکان لەکەدار دەکات\". بە گوتەی موحسین دۆسکی، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەزرش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ورد پێکدەهێنن \"کە لەوانەیە سبەی یان دوو سبەی بێت\" و بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە دەکەن، دواتر \"راپۆرتی خۆمان دەدەینە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان\". موحسین دۆسکی ئەوەشی گوت، لیژنەکەی کە دروستی دەکەن چاودێریی وردی هەموو ئەو کەیسانەش دەکەن \"ئەگەر لە دادگەکان تۆمارکرابن\". دەڵێت، \"ئەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر نەوەی داهاتوو، ئەگەر بسەلمێت راستە\". رووداو لەبارەی کێشەکە پەیوەندی بە وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کرد، بەڵام بەردەست نەبوون بۆ لێدوان. دیبەیتی رووداو لەبارەی ئەو پرسە:", "summary": "لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەزرش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، دوای لێکۆڵینەوەیان \"گومان\" لە هەبوونی کەیسی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان و نەوجەوانان لە فێرگە وەرزشییەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2501202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 268, "article_length": 1297, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 575}, {"article": "ئەو ڤێستیڤاڵە لەنێو پرۆژەی بابڵۆی گەشتیاری کە دەکەوێتە ناحیەی زاویتە لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو، نزیکەی ٥٠ ملیۆن گوڵە نێرگز لەسەر رووبەری ٦٠ هەزار مەتر دووجا زەوی چێندراون. دلاوەر مەشهور، خاوەنی پرۆژەکەیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"ئەم پرۆژەیە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستیپێکرد، سەرەتا ١٠٠ هەزار گوڵە نێرگز بوو، دواتر ساڵ بە ساڵ بەرهەمەکانمان زیادیکرد تاوەکو ئەمساڵ گەیشتە نزیکەی ٥٠ ملیۆن گوڵە نێرگز. ساڵانە ١٠ تۆن گوڵە نێرگز لە هۆڵەنداوە هاوردە دەکەین بۆ ئەوەی هەمووساڵێک بەرهەمیان زیاتر بێت. \" زیاتر ئەو نێرگزانەی چێندراون، نێرگزی کوردین و بەشێکیشی لە هۆڵەنداوە هاوردە دەکرێت. بەگوتەی خاوەنی پرۆژەکە زیاتر لە ١٠ جۆری نێرگز لەو پرۆژەیەدا هەن. زەینەب عەشقی، لە ڤێستیڤاڵەکەدا بەشداریکردووە و دەڵێت، \"پرۆژەیەکی زۆر جوانە، ڤێستیڤاڵەکەش لە جێگەی خۆیەتی، دەبێت هێشتا گرنگیی پێبدرێت، گرنگی زۆری هەیە. جوانی بە سرووشت دەبەخشێت و هەروەها سودێکی زۆری ئابووریشی دەبێت ئەگەر هاتوو بە باشی بەرهەم بهێندرێت، دەکرێت هاوردەی دەرەوەش بکرێت، بڕاندە جیهانییەکانی بۆن و گۆڵاو نێرگزی کوردستان بەکار بهێنن. لەو بڕوایەم خۆشترین بۆنی نێرگز لە جیهان هی کوردستانە. \"", "summary": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٠٢ - ٠٣ - ٢٠٢٢ لە شاری دهۆک ٣ یەمین ڤێستیڤاڵی نێرگز بەڕێوەچوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0203202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 78, "article_length": 1040, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 504}, {"article": "قۆناخی دووەم دەکەوێتە نێوان رێگەی (هەولێر - شەقڵاوە) تاوەکو (هەولێر - کۆیە) و درێژییەکەی (٧.٢) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بەپێی یاسا و رێنوێنییەکان. لە ٢٦ - ٠٩ - ٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێری دانا، کە یەکێکە لە گەورەترین و ستراتیژیترین پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان. قۆناخی یەکەم ١٤ کیلۆمەترە و رێگەی شەقڵاوە بە رێگەی بەحرکە دەبەستێتەوە، سێ پرد و سێ ئەندەر پاسی تێدایە و زیاتر لە ١٣١ ملیۆن دۆلاری تێچووە. درێژیی شه‌قامه‌كه ٧٠ كیلۆمه‌تره، هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی ٢٠ مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شەقامێکی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروستده‌كرێت. شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری ده‌بێته شه‌شه‌مین و دواهه‌مین شاڕێی بازنه‌یی به‌ده‌وری هه‌ولێر، شه‌قامكی خێرایه و ناحیه‌كانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، کۆمەڵگەی مه‌لاهۆمه‌ر و رێگای گوێر و قۆریتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.", "summary": "ئەمڕۆ کارکردن لە قۆناخی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر دەستیپێکرد. پرۆژه‌كه به پێنج قۆناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له قۆناخی یه‌كه‌میدا ١٤ كیلۆمه‌تری ته‌واو کرا، كه به‌حركه به رێگەی شەقڵاوە دەگەیێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/040920217", "category": "kurdistan", "summary_length": 193, "article_length": 971, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 464}, {"article": "لە پەیامێکدا کە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ - ١ - ٢٠٢١ بڵاویکردووەتەوەو ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژی کردووە، رایدەگەیێنێت کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیایداوە بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ بڕەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە (مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە: ١ - هەڵگری بڕوانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بڕی (٣٠٠) هەزار دینار. ٢ - هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم (٢٥٠) هەزار دینار. مامۆستایانی وانەبێژی ئازیز سڵاوتان لێبێت، لە کۆبوونەوەی ١ی ١٢ی ٢٠٢٠ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی، بەسوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە (مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە: ١ - هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار. ٢ - هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیایداوە بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ بڕەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە (مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0701202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 175, "article_length": 1308, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 605}, {"article": "ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ ـی شوباتی ٢٠٢٢، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە هەرێمی کوردستان و عێڕاق دەست بە دیالۆگێکی جیدی و بەپەلە بکەن، به‌و شێوه‌یه‌ی له ناوەرۆکی بڕیاره‌كه‌ی دادگەی فیدراڵیدا هاتووه، و به جۆرێک بتوانێت مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌له‌كه‌یی و سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بپارێزێت و دوور له گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دان و دەستیدەستی سیاسی، سه‌رجه‌م سامان و داهاتی وڵات بخاته خزمه‌ت هاونیشتمانییه‌كانییه‌وه. رۆژی سیشەممە ١٥ ـی شوباتی ٢٠٢٢، دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر بنەمای دوو سکاڵای وەزیری نەوتی عێراق و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پێشووی پارێزگای بەسرە، کە لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٩ تۆماریان کردوون، بڕیاریدا کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە، بۆیە هەڵیوەشاندەوە. سەرۆککۆماری عێراق داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد هه‌رچی زووه گفتوگۆكانیان سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ده‌ستپێبكه‌ن، كه ماوه‌یه‌كی زۆره دواخراوه، چ له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌قه‌كانی یاساكه یاخود گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌كی تازه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه كه به زووترینكات په‌سندبكرێت و خه‌مساردی تێدا نه‌كرێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، دوودڵی هێزه سیاسییه‌كان له ١٠ ساڵی رابردوودا له په‌سندكردنی یاسای نه‌وت و غاز كه ئیداره‌دانی سامانی نه‌وت و غاز له ته‌واوی عێراقدا رێكده‌خات، کاریگەریی خراپی هه‌بوو له دروستكردنی گرێكوێره و ته‌نگژه جۆراوجۆره‌كان، هەروەها دەشڵێت، \"هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد بگه‌ینه ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه و لێكه‌وته‌كانی ئێستای. \" بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای نەوتی بەرهەمهێندراوی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات. مافیشی دایە وەزارەتی نەوتی عێراق لە یاسایی و راستی گرێبەستە نەوتییەکان و گرێبەستە گازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیا بیانییەکان بکۆڵێتەوە. هەروەها لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆککۆماری عێراق باسی لەوە کردووە، \"جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له پێویستی رێزگرتن له بڕیاره دادوه‌رییه‌كان به‌و شێویه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ئاماژه‌یان پێكراوه و كۆکن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق، ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی و بنچینه‌یی سه‌رۆككۆمار پاراستنی ده‌ستور، هه‌روه‌ها پاراستنی سیسته‌می دیموكراسی فیدراڵیی و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانیشه. \" بڕیارەکانی دانیشتنی رۆژی سێشەممەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کاردانەوەی لەنێو عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەدوای خۆیدا هێنا و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا بڕیارەکەیان بە \"سیاسی\" ناوبرد. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق باسی لەوەش کردووە، \"پێویستە لایه‌نه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م قۆناخه له ئه‌ستۆ بگرن و ته‌نگژه سیاسییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن و نه‌هێڵێن دۆخه‌كه خراپتر بێت بە تایبه‌تیش مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی كه پێویستە مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی پارێزراوبن له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراقدا. \" بەرهەم ساڵح باسی لە کۆمەڵێک پرسی دەستووری کرد، كه به‌هه‌مانشێوه‌ی پرسی نه‌وت و غاز دواخراون، لەو بارەیەوە گوتی، \"مه‌به‌ستمان یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵییە كه له نێو گێژاوی سیسته‌می سیاسیی ئێستای عیراقدا لایه‌نێكی ته‌شریعی فه‌رامۆشكراوه و له ماده‌ی ٦٥ ـی ده‌ستوردا به روون و ئاشكرا ئاماژه‌ی پێكراوه و ئیلزامییه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت. له كاتێكدا ده‌ستوری عێراق ماوه‌ی ١٧ ساڵه په‌سندكراوه، كه‌چی هێشتا گفتوگۆی جیدی له باره‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه. \" هەروەها له ماده‌ی ١٠٥ ده‌ستوردا ئاماژه به دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی گشتی كراوه كه بایه‌خ به مافی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌دات، ئه‌م مادده‌یه‌ش هێشتا نه‌چووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. لە ماده‌ی ١٠٦ ـی ده‌ستوریشدا هاتووه كه ده‌بێت، \"ده‌سته‌ی گشتیی چاودێریكردن و دابه‌شكردنی داهاته فیدراڵییەكان\" دابمه‌زرێت كه تاوەکو ساڵی ٢٠٢١ نه‌چووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هێشتاش پێویستیی زۆری به پاڵپشتی و چاكسازی هه‌یه.", "summary": "سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە دیالۆگێکی جیدی و بەپەلە لە نێوان حکومەتی فیداڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، ئاماژە بەوەش دەکات، \"دوو دڵی هێزە سیاسییەکان لە تیپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز بەمساتەی گەیاندین. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/170220227", "category": "kurdistan", "summary_length": 218, "article_length": 3593, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 1590}, {"article": "محەممەد ئەمین، کوڕی مامی قوربانییەکەیە و گوتی، \"ئەو تاقانەبوو هیچ برای نەبوو. سەربازی سوپای عێراق بوو. لە شنگال شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراقدا روویداوە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە پەکەکە هێرشی کردووەتە سەر خاڵەکانی ئەوان و کوڕەکەمان شەهید بووە و شەش هاوڕێشی برینداربوون. \" ئادەم حەسەن تەمەنی ٤٥ ساڵ بوو. کوردێکی موسڵمانی خەڵکی شنگال بوو. لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە خێزانەکەی ئاوارەبوون بۆ کەمپی کەبەرتوو. ئادەم تەرمەکەی لە گۆڕستانی سێمێل بەخاکسپێردرا. حوسێن شنگالی، کەسوکاری ئادەمە و دەڵێت، \"بۆ ماوەی ١٩ ساڵ سەربازی سوپای عێراق بوو. خێزاندار بوو و دوو هاوژینی هەبوو. باوکی ١٦ منداڵ بوو. \" ئادەم ١٦ منداڵی لە دوایی خۆی جێهێشتووە کە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ ١٦ ساڵدایە. هیوای منداڵەکانی بوو، بەڵام ئێستا لەنێو گۆڕدایە.", "summary": "تەرمی ئادەم حەسەن ئەو سەربازەی سوپای عێراق کە لە ئاڵۆزییەکانی شنگال کوژرا بەخاکسپێردرا. رووداوەکە لە کۆمەڵگەی دووگرێ روویداوە. داد پزیشکی نەینەوا تەرمەکەیان رادەستی کەسوکارەکەی کردەوە و ئەوانیش رێکارە پێویستەکانی بۆ دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/030520222", "category": "kurdistan", "summary_length": 222, "article_length": 716, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 325}, {"article": "ئەمڕۆ هەینی ١١ - ٠٢ - ٢٠٢٢ ئەحمەد دهۆکی، نوێنەری نانەواخانە و سەمونخانەکانی پارێزگای دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، \"بەڵێنی زۆرمان پێدراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، بۆ ئەوەش بەرپرسانی دهۆک داوای یەک هەفتە مۆڵەتیان کردووە بۆ ئەوەی کێشەکانمان چارەسەر بکەن، بۆیە بایکۆت دەشکێنین و چاوەڕێی بەڵێنەکانیان دەکەین. \" رۆژی چوارشەممە ٠٩ - ٠٢ - ٢٠٢٢ نوێنەری سەمونخانە و نانەواخانەکانی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ماوەی ٢٤ کاژێری دایە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گوتی، ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە لە رۆژی شەممەوە کارەکانیان رادەگرن. میللەت عیسمەت، سکرتێرى روژنامەڤانیی پارێزگارى دهۆک رۆژی پێنجشەممە ١٠ - ٠٢ - ٢٠٢٢ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی پارێزگاری دهۆک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزا و کارەبای دهۆک کۆبووەوە، بڕیاردرا مانگانە ٢٠ % لە کرێی کارەبای سەمونخانە و نانەواخانەکان خۆش بن، هەروەها بڕیاریشدرا رێگە نەدرێت بەشە ئاردی دهۆک بچێتە پارێزگاکانی دیکە و هەوڵدەدرێت بە نرخی حکومەت، گاز بۆ خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان دابینبکرێت. ئەحمەد دهۆکی، نوێنەری سەمونخانە و نانەواخانەکانی دهۆک گوتیشی، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ پارێزگار، ئاسایش، سەندیکای کرێکاران و پۆلیس کۆبوونەتەوە و دەشڵێت، \"بەڵینیان پێداین کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی گاز رێکبکەون کە لیتری غاز بە ٢٧٥ دینار بۆمان دابینبکرێت؛ بڕیارە لەماوەی هەفتەیەکدا ئەو بڕیارە جێبەجێبکەن، ئەگەر نەکرا کارەکانمان رادەگرین. \" نوێنەری سەندیکای کرێکارانی دهۆک کە لەگەڵ نوێنەری نانەواخانە و سەمونخانەکان لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا بوو و گوتی، ئەوان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو چینە دووپاتدەکەنەوە و دەشڵیت: \"ئێمە لە سەرەتاوە لەسەر هێڵ بووین و لەگەڵ نانەواخانە و سەمونخانەکان گوشاری زۆرمان دروستکرد تاوەکو کار گەیشتە ئەوەی کە بڕیاری بایکۆت بدەن، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لەگەڵ پارێزگاری دهۆک کۆببینەوە، چاوەڕێی بەڵێنی پارێزگاری دهۆکین، ئەگەر بەڵێنەکان رازیکەر نەبوون، خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان هەر بڕیارێک بدەن، ئێمە پشتیوانیان دەبین. \"", "summary": "نوێنەری نانەواخانە و سەمونخانەکانی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێدراوە و ماوەی هەفتەیەک بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1102202216", "category": "kurdistan", "summary_length": 177, "article_length": 1832, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 870}, {"article": "ئەمین قوتابییەکی رۆژئاوای کوردستانە و لە کەمپی قوشتەپە نیشتەجێیە، تەنیا دوو هەفتە دەوامی کرد، بەڵام ئەوە دوو مانگە چاوەڕێی گەڕانەوەیە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی. ساڵی رابردوو بەهۆی نەخۆشکەوتنی باوکی، ئەمین لە خوێندن دابڕا، ئەمساڵیش بەهۆی بایکۆتکردنی مامۆستایانی کەمپی قوشتەپەوە جارێکی دیکە بێهیوا بووەتەوە. بنەماڵەکەی ئەمین دەڵێن، \"هەر کاتێک ئەمین لە ماڵ نەبێت، ئەوان دەزانن بە جانتاکەیەوە لەبەر دەرگای قوتابخانەیە و چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی دەوامەکەی دەکات\". کەوسەر عەبدوڵڵا، دایکی ئەمین دەڵێت، \"ساڵی رابردوو باوکی ئەمین تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەڕاینەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستدا، بەو هۆیەوە ئەمین لە خوێندن دابڕا. ئەمساڵیش هەموو پێداویستیی قوتابخانەمان بۆ کڕی، کەچی مامۆستایان بایکۆتیان کرد و دەوام راگیرا\". نەرمین محەممەد، قوتابییەکی دیکەیە لە کەمپەکە، هیوای گەڕانەوەی بۆ قوتابخانەکەی لەدەستداوە، ئەو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ یەکەمی سەر ئاستی قوتابخانەکەی بوو، ئێستا لە پۆلی ١٢ی زانستییە، بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان، هیوای بۆ بوون بە پزیشک لاواز بووە. نەرمین دەڵێت، \"دەمویست پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵمان تەواو بکەین، چونکە کاتمان لەبەردەمدا بوو بۆئەوەی دووبارە دەست بە خوێندن بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوە چەند مانگێک بەسەر خوێندنەکەماندا تێپەڕی و تاوەکو ئێستاش دەوامی خوێندن دەستی پێنەکردووەتەوە\". لە ساڵی ٢٠١٩، دوای ئەوەی رێکخراوی یونسێف مووچەی پەرەپێدانی مامۆستا و قوتابخانەکانی رۆژئاوای کوردستانی بڕی، ئیدی مووچەی ئەو مامۆستایانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ گرێبەست، بەڵکو لە شێوەی بڕە پارەیەکی دیاریکراو بە مامۆستایان دەدرا؛ بۆیە ئێستا ٥٥ مامۆستای کەمپی قوشتەپە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە. حەمرین حەسەن کە لە کەمپی قوشتەپە مامۆستایە باس لەوە دەکات، \"حەوت ساڵە لە هەرێمی کوردستان مامۆستام، بەڕاستی مووچەمان زۆر کەمە، بەشی بژێویی ژیانمان ناکات، دەمانەوێت چارەیەک لە دۆخی مامۆستایانی کەمپەکە بکرێت\". هەندێک خێزانی نیشتەجێی کەمپەکە کە دۆخی داراییان باشە، لە ماڵەوە دەخوێنن. سێوریە ئیبراهیم منداڵەکانی خۆی و منداڵی دراوسێکانیشی خستووەتە بەر خوێندن، بەڵام ئەوە وەکو چارەسەر نابینێت و پێیوایە ناچارییە. سێوریە ئیبراهیم کە دایکی دوو قوتابییە، دەڵێت \"لە ماڵەوە منداڵەکانم فێری خوێندن دەکەم، ئەو شتەی دەیکەم گەلێک کەس ناتوانن بیکەن، لەوانەیە توانام هەبێت و خوێندەوار بم، بەڵام مەرج نییە هەموو دایکان بتوانن ئەوە بکەن، پۆلەکانی ١١ و ١٢ زۆر قورسن، پێویستی بەوەیە زانیاریت هەبێت\". لە تەواوی هەرێمی کوردستان هەزار و ١٠٠ مامۆستای رۆژئاوای کوردستان هەن، بەسەر ٥٧ قوتابخانەی جیاوازدا دابەشکراون، کە نزیکەی ٣٨ هەزار قوتابی لەخۆدەگرێت، جگە لە کەمپی قوشتەپە ٤٥٥ مامۆستای دیکەش لە کەمپی دۆمیز بایکۆتیان کردووە.", "summary": "بەهۆی راگرتنی مووچەکانیان لەلایەن رێکخراوی یونسێفەوە ٥١٢ مامۆستای رۆژئاوای کوردستان کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان وانە دەڵێنەوە، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بەو هۆیەشەوە سەتان قوتابیی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکان لە خوێندن دابڕاون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1412202128", "category": "kurdistan", "summary_length": 241, "article_length": 2460, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 1143}, {"article": "ئەو کەسانەی کە سەربازەکانی تورکیا قسەیان لەگەڵ کردوون جووتیار بوونە و لەکاتی چوونیان بۆسەر رەز و باخەکانیان، سەربازەکان چوونەتە لایان و قسەیان لەگەڵ کردوون. سەربازەکانیش لەو خاڵە سەربازییەی نزیک گوندەکەوە چوونە کە نزیکەی سێ هەفتەیە دانراوە. لەزگین و عەباس لەو جووتیارانە بوون کە سەربازەکان قسەیان لەگەڵ کردوون، لەزگین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر ١٠: ٣٠ خولەک بۆ ١١: ٠٠ بوو. کاتێک لەسەر رەز و باخەکانیان بوون، سەربازەکان چوونەتە لایان و \"هەندێک پرسیاریان لێکردین و وەڵاممان دانەوە، گوتیان چی دەبینن و کێتان بینیوە، گوتمان کەسمان نەبینیوە. \" سەربازەکان بە گوتەی ئەو جووتیارە گوتوویانە، \"ئەگەر بێن و زەوی و باخەکانتان ئاو بدەن کێشە نییە، بەڵام نابێت زیاتر دووربکەونەوە، چونکە مەترسیدارە. \" عەباس جووتیارێکی دیکەیە و دەڵێت، سەربازەکان وەرگێڕیان لەگەڵدا بوو، \"هەندێک قسە و گاڵتەمان کرد و پێمان گوتن، خەڵکی گوندەکە دەترسن، ئەوانیش گوتیان مەترسن و مەترسی نییە، ئەگەر پەکەکە نەیێتە گوندەکە ئەوا مەترسی نییە. \" بە گوتەی عەباس، گفتوگۆکەیان لەگەڵ سەربازەکان نیوکاژێری خایاندووە و ژمارەیان نزیکەی ٢٠ سەرباز بووە. ئەوە یەکەمجارە سەربازانی تورکیا لەو سنوورە بچنە نزیکی گوندەکە کە گوندێکی ئاوەدانە و زیاتر لە ٤٠ ماڵی تێدا دەژی. ئەمڕۆش بەهۆی ئەوەی هەینییە، خەڵکێکی زیاتر چوونەتە ناوچەکە و سەردانی گوندەکەیان دەکەن. جووتیارەکان لەو گوندە رۆژانە سەردانی رەز و باخەکانیان دەکەن تاوەکو ئاویان بدەن و کاریان تێدا بکەن. بە گوتەی لەزگین، سەربازەکانی تورکیا گوتوویانە \"تاوەکو ئەو شوێنەی ئاوی لێیە دەتوانن بێن و ئاوی باخەکان بدەن، بەڵام نابێت بچنە دەوروبەری گوندەکە و مەترسیدارە. \" جێگیرکردنی خاڵە سەربازییەکەی تورکیا لەو ناوچەیە و دابەزاندنی سەربازانی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسکە - چڕنووکی هەورەتریشقەیە کە لە ٢٣ ـی مانگی رابردووەوە دەستی پێکردووە. بۆردوومان و پێکدادانیش لە زناری کێستە چڕبووەتەوە. تاوەکو ئێستاش دوو گوند بەهۆی ئەو شەڕەوە چۆڵکراون.", "summary": "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک سەربازی تورکیا چوونە دەوروبەری گوندی هروور لە بەرواری باڵا و قسەیان لەگەڵ چەند جووتیارێک کردووە. یەکێک لە جووتیارەکانیش دەڵێت، پێیان گوتوون، شەڕی ئەوان لەگەڵ خەڵکی سڤیل نییە و لەگەڵ پەکەکەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2805202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 220, "article_length": 1758, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 779}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ١ ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە میخاییل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا سڵاوی پووتین و وەزیری دەرەوەی رووسیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لە بایەخ و پێگەی گەلی کوردستان و رۆلی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوەو ئەوەشی خستەڕوو کە بە لای رووسیاوە ھەرێمی کوردستان رۆڵێکی گەورە لە عێراق دەگێڕێ و فاکتەری سەقامگیریە. بارودۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بووە و سەرۆک بارزانی \"بۆچوون و نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا بە شاندی میوان گەیاند\". ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکران و لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا \"ھەڕەشەی تیرۆر\" لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی \"پێویستە ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی تیرۆر ریشەکێش بکرێن\". لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی گەلی کوردستان و گەلی رووسیا، رۆڵی مێژوویی بنەماڵەی بارزانی لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە بەرز نرخاند و خوازیاری ئەوەش بوو کە پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر ببینێت.", "summary": "جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا سڵاوی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆک و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و سەرۆک بارزانی نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی داهاتووی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان گەیاندە نوێنەری پووتین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0112202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 225, "article_length": 1173, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 530}, {"article": "چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە لێکردنەوەی پێوەری زیرەکی کارەبا و ئاو لەلایەن هاونیشتمانییانی چەند شوێنێکەوە دەکرێت، رۆژی ٨ - ١ - ٢٠٢١ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت \"بەلاڕێدابردنی رای گشتی بە ئەنقەست بێت، یان لە نەزانینەوە بێت، دەرخەری ئەو راستییەیە کە پاڵنەرانی ئەم بابەتە، هێشتا لە کار و ئەرکی پڕۆژەی پێوەری زیرەک تێنەگەیشتوون و نازانن ئەرکی ئەم پێوەرە لە کەرتی کارەبادا لە پاڵ بەشەکانی بەرهەمهێنان گواستنەوە و دابەشکردن چییە. \" وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەش دەدات \"ئێمە لەگەڵ ئەوەی کە تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دەدەین، لە هەوڵی بەرزکردنەوە ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان داین بۆ چۆنییەتی بەکارهێنانی کارەبا و ناساندنیان بە بەشە جیاوازەکانی کارەبا و ئەرکەکانی هەر یەک لەم بەشانە. \" لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە کە لە ئەگەری هەر جۆرە زیان گەیاندنێکیش بە تۆڕ و ئامێرەکانی کارەبا، \"سەرەتا زیان بە کارەبای ماڵەکەی خۆی دەگەیەنێت و رێکاری یاساییش بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر. \" دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا پرۆژەی پێوەری زیرەكی کارەبا یەكێ لە پرۆژە گرنگ و سەركەوتووەكانی کەرتی کارەبای هەرێمە و رۆڵێکی گرنگی بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبا هەیە. تا ئێستا لە ٧٩ % ی پڕۆژەکە تەواو بووە و تەواوی تایبەتمەندییەکانیشی بەگەڕ نەخراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی بە رێژەیەكی بەرچاو سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی كارەبا و زیانگەیاندن بە ئامێرەکانی کارەبا لەوانە سوتانی گۆڕەری گەڕەکەکان و ئۆڤەرلۆد بوونی فیدەرەکان کەم بکاتەوە و دادپەروەری لە دابەشکردنی كارەبا بەدی بێنێت. پێوەری زیرەک بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی، نارازی بوونی ئەو کەسانەی لێ کەوتووەتەوە، کە ساڵانێکە لەسەر حسابی بەرژەوەندیی گشتی، بە سەرپێچی یاسایی، کارەبا دەدزن و پارەی کرێی کارەبا نادەن و مافی خەڵکی دیکەیان پێشێل دەکرد. کەمی ماوەکانی پێدانی کارەبا هیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە، بەڵکو لە پلەی یەکەمدا پەیوەندی بە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و دواتر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا و بەرزبوونەوەی ژمارەی هاوبەشانی کارەباوە هەیە. بەلارێدا بردنی ڕای گشتی بە ئەنقەست بێت، یان لە نەزانینەوە بێت، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پاڵنەرانی ئەم بابەتە، هێشتا لە کار و ئەرکی پڕۆژەی پێوەری زیرەک تێنەگەیشتوون و نازانن ئەرکی ئەم پێوەرە لە کەرتی کارەبادا لەپاڵ بەشەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردن چییە. پێوەری زیرەک لەم ساتەوەختە هەستیارەدا، کە بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا نیوەی خواست لەسەر کارەبا پڕ دەکاتەوە، رۆڵێکی گرنگی لە نەهێشتنی بە فیڕۆدانی کارەبا و پاراستنی ئەم سامانە نیشتمانییە لە تێکچوون و سوتان و سەرپیچی گێڕاوە. تەنیا لەناو سەنتەری شاری سلێمانی، لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٥٠ فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە، سەرەمحاویلە ١٠٠ بووە. لەساڵی ٢٠٢١ بەهۆی بوونی پێوەری زیرەکەوە، بۆ ١٠ سەرەمحاویلە و ١٠ فیدەری ئۆڤەرلۆد و سوتانی تەنیا محاویلەیەک کەم بووەتەوە. پێوەری زیرەک ئاستی بەکارهێنانی کارەبای کۆنترۆڵ کردووە، بۆ ئەوەی کە هەر هاوبەشێکی کارەبا بە پێی مافی خۆی کارەبا وەربگرێت و هیچ هاوبەشێکی کارەبا بەهۆی بەکارهێنانی لەڕادەبەدەر، مافی گشتی و دراوسێکانی پێشێل نەکات. بە نەبوونی پێوەری زیرەک، دۆخی کارەبا بەهۆی لە ئاستی پێویستدا نەبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوەی خواست و ژمارەی هاوبەشانی کارەبا و زۆربوونی سەرپێچی، زۆر خراپ دەبوو. تەواوی تایبەتمەندییەکانی پێوەری زیرەک بۆ رێکخستن و کۆنترۆڵی کارەبا، ئەو کاتە سوودەکانی بەدەر دەکەوێت کە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئاستی پێویستدا بێت. وەزارەتی کارەبا لەگەڵ ئەوەی کە تەواوی هەوڵی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دەدات، لە هەوڵی بەرزکردنەوە ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان دایە بۆ چۆنییەتی بەکارهێنانی کارەبا و ناساندنیان بە بەشە جیاوازەکانی کارەبا و ئەرکەکانی هەر یەک لەم بەشانە. لە ئەگەری هەر جۆرە زیان گەیاندنێکیش بە تۆڕ و ئامێرەکانی کارەبا، سەرەتا زیان بە کارەبای ماڵەکەی خۆی دەگەیەنێت و رێکاری یاساییش بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.", "summary": "وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی پێوەری زیرەکی کارەبا و زیانگەیاندن بەو تۆڕە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەدات و دەڵێت، لە ئەگەری هەر جۆرە زیان گەیاندنێکیش بە تۆڕ و ئامێرەکانی کارەبا، \"سەرەتا زیان بە کارەبای ماڵەکەی خۆی دەگەیێنێت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0801202222", "category": "kurdistan", "summary_length": 249, "article_length": 3634, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 1591}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمرۆ ١٠ - ٦ - ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: \"دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەندینجار چەکدارانی پەکەکە پەلاماری ھێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیان داوە و چەندین ئەفسەر و پێشمەرگەیان شەھید و بریندار کردووە و ھەموو ھەوڵیان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە. بەداخەوە لە رۆژانی رابردووشدا شەش پێشمەرگەیان شەھید کرد و چەندین پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون\". لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: \"چەندین ساڵە بەھۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە سەدان گوند و ئاوایی ناوچە سنوورییەکان چۆڵکراون و زیانێکی زۆری ماددی بەر هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە کەوتووە. هاوکات بەردەوام ھەوڵی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی پشێوی و نا ئارامیان لە ناو هەرێمی کوردستان داوە، ئەویش بە رێگای جۆراوجۆر لەوانە لەم رۆژانەدا وەک بەشێک لە پیلانەکانیان لە دژی ھەرێمی کوردستان و بە ھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی، چەندین ھاووڵاتی خاوەن رەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێمی کوردستان بۆ بە کارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناو هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی\". وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەدات و رایدەگەیێنێت: \"پاراستنی ئارامی وسەقامگیری ناو هەرێمی کوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەخت هێڵی سوورە و رێگا نادەین لە ژێر هیچ بیانوویەک و لە ژێرناوی هیچ گرووپێک، ئەم سەقامگیریە تێکبدرێت\". وەزارەتی ناوخۆ هەروەها داوا لەو گرووپانەی \"بە ناو ئاشتی و ئازادی\" دەکات \"خۆیان نەکەنە ئامرازێک بۆ تێکدانی باری ئەمنیی هەرێم. ئەگەر بەڕاستیش نیازیان ئاشتی و ئارامییە، با رووی قسەکانیان ئاراستەی قەندیل بکەن چونکە شەڕانگێزی و نائارامی لەوێوە سەرچاوە دەگرێت، پێویستە ئەو گرووپانە داوا لە پەکەکە بکەن چیتر دەست نەخاتە ناو کاروبارەکانی هەرێمی کوردستان و سنوورێک بۆ شەڕفرۆشییەکانیان و دژایەتی خەڵکی ئاشتیخوازی هەرێمی کوردستان دابنێن\".", "summary": "وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە گرووپێکی سەر بە \"پەکەکە\" بەناوی ئاشتی و ئازادی و دەڵێت \"چەندین ھاووڵاتی خاوەن رەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە کارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناو هەرێمی کوردستان\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1006202116", "category": "kurdistan", "summary_length": 244, "article_length": 1703, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 738}, {"article": "زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان بڵاویکردەوە، دۆخی ١٣ شاری ئەو پارێزگایە لە ئاستی سووردایە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی رەوشی نەگونجاوی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەکان دەخەوێندرێن، بەرزبووەتەوە. مەهدی محەممەدی، گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای کرماشانیش دەڵێ: \"ئێستا ٣٨١ کەس لە نەخۆشخانەکانی کرماشان خەوێندراون کە ٩٦ کەسیان لە بەشی چاودێریی چڕدان\". لە کرماشان تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٩٧٤ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. لە پارێزگای سنەش، زانکۆی زانستیی پزیشکی رایگەیاند، ٩ شاری ئەو پارێزگایە لە دۆخی زۆر مەترسیدار و زۆر زۆر مەترسیداری کۆرۆنادان. بێهروز ئەخەوان، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان بۆ کاروباری تەندروستی، هۆشداری داوە ئەگەر رێوشوێنە تەندروستییەکان تووندوتۆڵ نەکرێن، دۆخی کۆرۆنا لە هەموو شارەکان دەگاتە ئاستی سوور. بە گوتەی ئەخەوان، ٣٠٩ کەس لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایەدا بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆناوە خەوێندراون. پەروەردەی پارێزگای سنەش رایگەیاند، لەو شارانەدا دۆخی کۆرۆنایان سوورە قوتابخانەکان دادەخرێن و خوێندن لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت، بەڵام لەو گوندانەدا کە ژمارەی دانیشتوانیان کەمە خوێندن بە ئامادەبوون لە پۆلەکان دەبێت، بەڵام بە رەچاوکردنی رێوشوێنە تەندروستییەکان. لە پارێزگای لوڕستانیش تەنیا دۆخی شاری رومشکان لە ئاستی نارنجیدایە، واتە زۆر مەترسیدارە، و سەرجەم شارەکانی دیکە دۆخی کۆرۆنایان سوور یان لە ئاستی زۆر زۆر مەترسیداری کۆرۆنادایە. زانکۆی زاستی پزیشکیی پارێزگای ورمێش بەیانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، دۆخی ١٠ شار لە ئاستی سوور و ٦ شاریش دۆخیان نارنجییە و تەنیا شاری شوت دۆخی زەرد واتە کەمتر مەترسیدارە. دۆخی کۆرۆنا لە سەرجەم شارەکانی پارێزگای ئیلامیش لە ئاستی سووردایە. بەپێی دوایین نەخشەیەک کە وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە دۆخی کۆرۆنا بڵاوی کردووەتەوە، دۆخی ٣٣٧ شار سوور، ٤٦ نارنجی و ٤٧ شار زەردە، بەڵام هیچ شارێک دۆخی شین یان بێ مەترسی نییە.", "summary": "دۆخی کۆرۆنا لە بەشی هەرە زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو دۆخی سوور واتە \"زۆر زۆر مەترسیدار\" هەڵکشاوە و قوتابخانەکانی بەشی زۆری شارەکانیش داخراون و قوتابییان دەبێت لە رێگەی ئۆنلاینەوە بخوێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/19022022", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 1694, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 783}, {"article": "رووداوەکە لە نزیک گوندی کەوڵۆز لەسەر رێگەی پێنجوێن سەیدسادق روویداوە کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب و تۆیۆتا لاندکرووزەردا بووە. کاوان داود، رێپێدراوی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە ئۆتۆمبێلی بووک و زاواکە تێپەڕاندنی هەڵەی کردووە. \" ئۆتۆمبێلی بووک و زاواکە. وێنەکە هاتووچۆی پێنجوێن بۆ رووداوی ناردووە بەپێی ئەو زانیاریانەی لە هاتووچۆی پێنجوێنەوە بە رووداو دراون، تەندروستیی بووک و زاواکە باشە و لە نەخۆشخانەی سەیدسادق چارەسەریان بۆ کراوە. ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بووک و زاواکەدا تووشی رووداوەکە بووە، ئۆتۆمبێلی کارمەندێکی هاتووچۆی پێنجوێن بووە. رێپێدراوەکەی هاتووچۆی پێنجوێن گوتی، \"لە پێنجوێنەوە لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی بەرەو سەیدسادق چووە و لە رێگە تووشی رووداوەکە بووە. گوتیشی، خۆی و کچێکی بەهۆی خراپیی باری تەندروستییان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی گوێزراونەتەوە. \" ئۆتۆمبێلی بووک و زاواکە. وێنەکە هاتووچۆی پێنجوێن بۆ رووداوی ناردووە وێنەی رووداوەکە کە هاتووچۆی پێنجوێن بۆ رووداوی ناردووە", "summary": "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٠ - ١٢ - ٢٠٢١، لەسەر رێگەی پێنجوێن - سەیدسادق رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون کە بەهۆی سەختیی برینەکانیان، دووانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون. یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش تایبەت بوو بە بووک و زاوایەک.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1012202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 278, "article_length": 987, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 473}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٢٠ - ٤ - ٢٠٢٢، حیکمەت محەممەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان میوانی بووڵتەنی کاژێر ٨ ـی رووداو بوو کە سنوور مەجید پێشکێشی دەکات و رایگەیاند، \"لە راستیدا پەکەکە بووەتە رێخۆشکەر بۆ تورکیا، دەوڵەتی تورکیا بیەوێت بچێتە هەر شوێنێک، پەکەکە رێگەی بۆ خۆش دەکات و وا دەکات سوپای ئەو وڵاتە بێت و ئەو ناوچە ستراتیجییانە لە هەرێمی کوردستان داگیر بکات. \" بە گوتەی حیکمەت محەممەد، \"ئەو شوێنەی ئێستا تورکیا ئۆپەراسیۆنی تێدا دەکات، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعس کردبوویە ناوچەی قەدەخەکراو و گوند و ناوچەکانی لە خەڵک چۆڵکردبوو. دوای ساڵی ١٩٩١ پەکەکە ئەو ناوچانەی گرت و دیسانیش هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە نەیانتوانی بچنەوە گوند و ناوچەکانی خۆیان، ئەوەش وایکرد سوپای تورکیا هێرش بکاتە سەر ناوچەکە و بەشێکی داگیر بکات. \" لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا، ئەندامەکەی لیژنەی پێشمەرگە دەڵێت، تاوەکو ئێستا چەندینجار لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق بەدواداچوونمان بۆ ئەو ناوچانە کردووە کە سوپای تورکیا هێرشی کردوونەتە سەر و قسەمان لەگەڵ دانیشتووان و بەڕێوەبەرانی ناوچەکەش کردووە. \"بەڵام هەموو دەزانین حکومەتی عێراق کێشەی لەنێوخۆیدا هەیە و کاریگەری وڵاتانی ناوچەیشی بەسەرەوەیە، ئەوەش وایکردووە نەتوانێت رۆڵی خۆی بە تەواوی ببینێت، ئەگینا سەروەری عێراق پێشێلکراوە و پێویستە بە جیددی لەسەر ئەو بابەتە بوەستێت، بەڵام من لەو باوەڕەدا نیم عێراق بتوانێت لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بوەستێتەوە. \" حیکمەت محەممەد راشیدەگەیێنێت، \"پێویستە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکهەڵوێست بن بەرامبەر هەر مەترسییەک رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە. زۆرجار حکومەتی هەرێمی کوردستان لێدوانێک دەدات یان هەڵوێستێکی دەبێت، دەبینین بەشێک لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دژایەتی هەڵوێستەکە دەکەن، بۆیە پێویستە نەک خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکو خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان پەکەکە شەرمەزار بکەن و هەمووان دژایەتی ئەو سیاسەتانە بکەن کە ئێستا گرتوویەتیەبەر. \" ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، \"پێویستە پاسەوانی سنوور لەو شوێنانەی ئێستا پەکەکە و سوپای تورکیای لێیە، زیاد بکرێن و ئەو ناوچانە بگرن بۆ ئەوەی چیتر بیانوو نەکەوێتە دەست سوپای تورکیا و پەکەکەش لە راستیدا پێویستە ئەو شوێنانە جێبهێڵێت، چونکە ئەو ناوچەیە مەیدانی خەباتی پەکەکە نییە. \" حیکمەت محەممەد دووپاتی دەکاتەوە، \"پێویستە هەموو هێزە سیاسی و رێکخراوە مەدەنییەکان داوا لە پەکەکە بکەن ئەو شوێنانە جێبهێڵێت و هێزە سییاسییەکانی کوردستان یەک بگرن و ئەو سنوورانە تووندوتۆڵ بکەن. \" لەبارەی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، حیکمەت محەممەد دەڵێت، \"وا پێدەچێت بەتەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی هەرێمی کوردستانە، دەنا هەر مەترسییەک بکەوێتە سەر هەرێمی کوردستان، مەترسییە بۆ هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان، دەنا بۆ پاراستن و سەقامگیری هەرێمی کوردستان پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن. \"", "summary": "ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن و داوا لە پەکەکە بکەن چیتر بیانوو نەداتە تورکیا بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/200420224", "category": "kurdistan", "summary_length": 233, "article_length": 2644, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 1156}, {"article": "بەگوێرەی راگەیێندراوێک كه له‌لایه‌ن پارێزگای سێرتەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ـەوە تاوەکو ٢ی ئابی داهاتوو، واتە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ، هەموو جۆرە گردبوونه‌وه، خۆپێشاندان، رێپێوان و مانگرتن، هه‌ڵدانی چادر و چالاكییەکی دیکە قه‌ده‌خەیە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی پاراستنى بنەما سەرەكييەكانى كۆمار، يەكپارچەيى جيانەكراوه‌ى دەوڵەت و نەتەوە، پێشێلنەکردنی ماف و ئازادیى ئەوانى ديكە، ئاسايشى خەڵك و بەرقەراركردنى ئارامى، رێگرتن لە تاوان، پاراستنى ماف و ئازادیى خەڵك، رێگرتن لە هەر رووداوێكى نەخوازراو، لە هەمان کاتدا بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بڕیاری قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە دراوە. بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، بڕیاری قەدەخەکردنەکە ئەو چالاکییە فەرمییانە ناگرێتەوە کە لەلایەن پارێزگار و قایمقامەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدەرێت.", "summary": "لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/170720213", "category": "kurdistan", "summary_length": 95, "article_length": 783, "summary_token_count": 45, "article_token_count": 353}, {"article": "رۆژی شەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢، شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە وەرگەڕان بووە، نزیک کاژێر ١٥: ٠٠ لە ناوچەی مەنیلە روویداوە کە هێزێکی پێشمەرگە لەو سنوورە جێگیرن؛ شوێنی رووداوەکە دوو بۆ سێ کیلۆمەتر لە چەمچەماڵەوە دوورە. جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ گوتیشی: \"لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستداوە و ١٤ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون\". بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید پێشڕەون لە چەمچەماڵ؛ شەریف رەحیم دەڵێت: \"هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان، ئەگەر پێویست بێت رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان دەکەین\". هاوکات عەمید عومەر عەلی بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"ئێستا تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دواتر روونکردنەوەی زیاتری لەبارەوە دەدەن\".", "summary": "لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری چەمچەماڵ هاونیشتمانییەک گیانیلەدەستدا و ١٤ی دیکە برینداربوون، کە سەرجەمیان پێشمەرگەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/300420227", "category": "kurdistan", "summary_length": 118, "article_length": 758, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 353}, {"article": "مفەوەز کامیل نەجمەدین، رێپێدراوی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"لە کاژێر ١: ٠٠ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە توونێلی دەربەندیخان داخراوە، هۆکاری داخستنەکەش بەهۆی شۆرتێکی کارەبا روویداوە و ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا سەرقاڵی چاککردنی کارەباکەن. \" ئەو رێپێدراوەی هاتووچۆ باس لەوەش دەکات، شۆرتی کارەباکە هیچ زیانێکی نەبووە و تەنیا لەبەر سەلامەتی شۆفێران رێگەکەمان داخستووە تاوەکو کێشەی کارەباکە چارەسەر دەکرێت. توونێلەکە ناوچه‌كانى گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە و تاوەکو کاتی کردنەوەی، رێگەی سه‌رشاخی بەرانان به‌كارده‌هێندرێت. توونێلەکە درێژییەکەی ٧١٣ مەترە و لە کاتی دروستکردنی زیاتر ١٠٠٠ كرێكار و ئه‌ندازیار كاریان تێدا كردووه. دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی له ساڵی ١٩٥٤ دروستیان کردووە و له سەرەتای ساڵی ١٩٥٨ کراوەتەوە.", "summary": "مفەوەزێک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەبا دوو کاژێرە توونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێرندا داخراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2903202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 144, "article_length": 796, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 367}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ ـی ئایاری ٢٠٢١، شۆڕش حاجی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت \"کاژێر ٠٩: ٣٠ خولەکی سبەینێ چوارشەممە ٢٦ ـی ئایار لە گۆرستانی کەسنەزانی شاری هەولێر، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید بەهزاد مەحموودی بەڕێوەدەچێت. \" گوتیشی \"بەجێبەجێکردنی رێنماییەکان و خۆپارێزی رێوڕەسمەکە بەڕێوەدەچێت و هەموو حیزبەکانی رۆژهەڵات و باشوورمان بۆ ئەو مەبەستە و ئامادەبوون ئاگادارکردووەتەوە\". نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٨ ـی ئایاری ٢٠٢١ دوو پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان کە وەکو پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستانن، بەمەبەستی باشترکردنی رەوشی ژیانیان چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، ئەوەیان پێڕاگەیاندبوون کە بەهۆی خراپیی دۆخی ژیانیانەوە ئاگر لە جەستەی خۆیان بەردەدەن، دواتر یەکێک لەو دوو گەنجە بەناوی بەهزاد مەحموودی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ڤیدیۆی خۆسووتاندنەکەشی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداهێنا. شەوی ٢٣ ـی ئەم مانگە بەهزاد بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانی جەستەیەوە کە ٩٣ % بوو، گیانی لەدەستدا. شۆڕش حاجی باسی لەوەشکرد، پاش بەخاکسپاردنی بەهزاد مەحموودی، بڕیارە کاژێر ٠٣: ٠٠ بۆ ٠٥: ٠٠ ـی دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستان لە ناحیەی رزگاریی پارێزگای هەولێر رێوڕەسمی پرسەکەی بەڕێوەبچێت. ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەری دەخەن ١٠ هەزار و ٧٠٦ پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ئەمان بەردەوام لە چەندین بۆنە و کاتی جیاوازدا گوزارشتیان لە دۆخی خراپی ژیانیان کردووە.", "summary": "ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت، بە ئامادەبوونی دایک و باوکی و هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵات سبەینێ چوارشەممە تەرمی بەهزاد مەحموودی لە گۆڕستانێکی هەولێر بە خاک دەسپێردرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/250520218", "category": "kurdistan", "summary_length": 235, "article_length": 1389, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 657}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ - ٠٧ - ٢٠٢١ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە. بەپێی راگەیێندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێنج تەوەر دەکرێت. یەکێک لە تەوەرەکان بەردەوامیی گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ رێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی هەنگاوی کردارەکیی وەزارەتەکان دەبێت. یەکێک لە ئاڵنگارییەکان کە ئێستا رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، بەرزبوونەوەی تووشبوون بە کۆرۆنایە. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی تووشبووانی کۆرۆنا، و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەهۆی پەتاکەوە و، ئەو رێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بخرێتەڕوو. رۆژی ١٨ ـی ئەم مانگە قوباد تاڵەبانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و چەکی بێمۆڵەتی دا. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بابەتە بخرێتەڕوو و تاوتوێبکرێت. لە ماوەکانی قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی دوو رۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بگرن. \" دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی زستان، هەروەها خستنەڕووی پێشنیازی گۆڕینی هەردوو قەزای (سۆران) و (زاخۆ) بۆ ئیدارەی سەربەخۆ تەوەرانی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن.", "summary": "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا پێنج تەوەر تاوتوێدەکات کە یەکێکیان بابەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەتە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280720216", "category": "kurdistan", "summary_length": 114, "article_length": 1481, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 671}, {"article": "ناوەندی هاوکاریی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو شوێنانەی کە ئێران هەڕەشەی کردنە ئامانجیان دەکات، شوێنی ژیانی پەنابەرانی سیاسی و خەڵکی مەدەنین و سەتان ژن و منداڵی پەنابەر، کە بەهۆی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی دەسەڵاتی ئێران خاک و وڵاتی خۆیان جێهێشتووە، لێیان دەژین. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەڵێت، چالاکیی سیاسی حیزبەکان و بوونی خەباتکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بیانوویەکە، کە کۆماری ئیسلامی بۆ کاولکاری و دەستێوەردانی زیاتر دەیگرێت و دەیەوێ بە کەڵکوەرگرتن لە دۆخی ناوچەکە و دانبەخۆداگرتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاران، قەیرانێکی دیکە بخوڵقێنێت. ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەو هەڕەشانە کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاری نابێت، کە لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێکهاتووە. ناوەندی هاوکاریی داوا لە خەڵکی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، سنوورێک بۆ \"زیادەڕۆییەکانی ئێران\" دابنێن و دژی ئەو هەڕەشەیە بوەستنەوە. بەیاننامەکەی ناوەندەکە دوای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران دێت کە هەڕەشەی هێرشکردنەسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوخاکی هەرێمی کوردستان دەکات. محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ئەمڕۆ دووشەممە ٦ - ٩ - ٢٠٢١ رایگەیاند، سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چالاکیی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بەڵام هێشتا ئەو هێزانە چالاکییان هەیە، بۆیە دانبەخۆداگرتنی سوپاش کۆتاییهاتووە. فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران دەڵێت، کۆماری ئیسلامی وەڵامێکی تووندی ئەو چالاکییانە دەداتەوە و داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، لە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە دوور بکەونەوە تاوەکو زیانیان پێنەگات. مانگی رابردووش، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کرد، حکومەتی عێراق حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەربکات و هۆشداریدا، کە ئەگەر ئەو کارە نەکرێت، تاران هێرشدەکاتە سەریان. سوپای پاسدارانی ئێران لە ٠٨ - ٠٩ - ٢٠١٨ بە مووشەک هێرشی کردەسەر کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نزیک کۆیە و فێرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٧ کەس، کە ژمارەیەکیان ئەندامی رێبەریی حدک بوون.", "summary": "ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، دژی هەڕەشەی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوەستنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0609202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 201, "article_length": 2242, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 970}, {"article": "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ - ١٠ - ٢٠٢١، له هه‌ولێر، لە رێوڕەسمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بەشدارییکردبوو و یەکەمەکانی کوردستانی خەڵاتکرد. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارەکەیدا داوای لە قوتابیان کرد \"له‌م قۆناخه و له قۆناخه‌كانی داهاتووشدا ٣ شت له‌به‌رچاو بگرن: نیشتمانپه‌روه‌ری، ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی. وڵاتێك دروست بكه‌ن، كه جێی سەرنجی نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو گه‌شتیارانیش بێت\". مەسرور بارزانی، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە په‌تای كۆرۆنا جارێكی دیكه، خه‌ریكه ورده ورده زیاتر ده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: \"ژماره‌یه‌كی زۆر ڤاكسینمان له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست خه‌ڵك ئاماده نییه بچێت ڤاكسین وه‌ربگرێت. ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان رێگه‌یان پێده‌دات ڤاكسین وه‌ربگرن، داوایان لێده‌كه‌م ڤاكسین وه‌ربگرن و خۆتان بپارێزن، ئه‌مه بۆ خۆتان و وڵاته‌كه‌تان باشه\". ده‌قی گوتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان قوتابیانی زێده ئازیز و خۆشه‌ویست.. له سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت پیرۆزباییه‌كی زۆر گه‌رم له ئێوه‌ی ئازیز بكه‌م، بۆ ده‌رچوونتان و ته‌واوكردنی ئه‌م قۆناغه له خوێندن، به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م له سه‌ر ئاستی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. زۆر زۆر لێتان پیرۆز بێت و هیوادارم هه‌میشه و له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانتاندا هه‌روا سه‌ركه‌وتوو بن. سوپاسی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانتان ده‌كه‌م، كه پشتیوان بوون له‌و ماوه‌یه، كه ئێوه بتوانن ئه‌م قۆناغه به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌ن. سوپاسی هه‌موو مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م، كه خۆیان له‌گه‌ڵ ئێوه ماندوو كرد، تا بتوانن به‌م شێوه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ببنه نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه له نه‌وه‌ی نوێی كوردستان، جارێكی دیكه له هه‌مووتان پیرۆز بێت و هیوادارم له قۆناغه‌كانی داهاتوو، كه ده‌چنه زانكۆش، هه‌روا سه‌ركه‌وتوو بن و ببنه كه‌سی كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتوو بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌تان. خۆشحاڵم، كه بینینم ئێوه خۆتان ماندوو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزتر بۆ خۆتان درووست بكه‌ن. زانست و خوێندن هێزه. چه‌ند زیاتر خۆتان پێبگه‌یه‌نن و خۆتان فێر بكه‌ن، ئه‌وه‌نده كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزتر بۆ خۆتان درووست بكه‌ن و ده‌توانن ببنه كه‌سێكی كاریگه‌ر بۆ كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌تان. هیوادارم خوێندن ته‌نیا له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت، وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانن كاریگه‌رییه‌كی زیاتر له‌سه‌ر پێشخستنی كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن، چۆن بتوانن وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندرووستتر له وڵاته‌كه‌تان درووست بكه‌ن. دڵنیام به‌و ئاسته‌ی ئێوه توانیوتانه ئه‌م قۆناغه ته‌واو بكه‌ن، ئێوه ده‌توانن له داهاتوودا ببنه سه‌ركرده، رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆتان. خوشك و برایان.. ئازیزانم.. من داواتان لێده‌كه‌م له‌م قۆناغه و له قۆناغه‌كانی داهاتووشدا ٣ شت له‌به‌ر چاو بگرن: نیشتمانپه‌روه‌ری، ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی. نیشتمانپه‌روه‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وڵاته‌كه‌ی خۆتان بپارێزن و بنیاتی بنێن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن. ژیاندۆست بن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كترتان خۆش بوێت و جیاوازییه‌كانی نێوان خۆتان قبووڵ بكه‌ن و ئاین و جیاوازییه‌كانی ئیتنی له‌ناو وڵاته‌كه‌مان، به‌و شێوه‌یه‌ی كه تاكو ئێستا رێزی لێگیراوه به‌رده‌وام بێت و ئێوه زیاتر رێزی لێبگرن. ژینگه دۆست بن بۆ ئه‌وه‌ی سرووشتی وڵاته‌كه‌تان بپارێزن و ئاو، خاك و هه‌وای وڵاته‌كه‌تان به پاكی رابگرن. وڵاتێك درووست بكه‌ن، كه جێی سرنجی نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو گه‌شتیارانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بێن و ئه‌م سرووشته جوانه‌ی كوردستان له نزیكه‌وه ببینن. بێگومان خوێندن له كابینه‌ی حكومه‌تدا، به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له ئه‌جێندای ئه‌م حكومه‌ته و پێویسته گرنگییه‌كی یه‌كجار زۆری پێ بده‌ین. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمانداوه گرنگی به‌م كه‌رته بده‌ین. به‌داخه‌وه، كۆرۆنا و چه‌ندین قه‌یرانی دارایی و ناخۆشیی، كه له‌و ماوه‌یه‌دا رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه، وه‌كو پێویست ئێمه نه‌مانتوانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام بین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی خوێندن نه‌وه‌ستا. لێره‌دا جێی خۆیه‌تی من سوپاسێكی زۆری وه‌زیری په‌روه‌رده و هه‌موو ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه‌ی دیكه بكه‌م، كه هاوكار بوون بۆ به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی خوێندن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزانه بكه‌م، كه به‌رده‌وام بوون له درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن و درووستكردنی كه‌ش و هه‌لومه‌رجێكی وا، كه قوتابییه‌كان به‌رده‌وام بن، چ به شێوه‌ی ئاماده‌بوون له پۆل و به شێوه‌ی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی له‌و كاتانه‌ی نه‌یانتوانیوه بچنه قوتابخانه‌ش، به‌ڵام پرۆسه‌ی خوێندن نه‌وه‌ستێت. ئه‌مه‌ش روویه‌كی دیكه‌ی به‌هێزیی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مانه، هی نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌كه‌مانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو قه‌یران و سه‌ختی و دژوارییه، به‌ڵام په‌رۆشی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، به‌رده‌وام بن له خوێندن و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، ئێستا ئێمه لێره‌ین بیبینین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌و به‌ڕێزه خۆشه‌ویستانه بكه‌ین، كه زۆر زۆر سه‌ركه‌وتووانه توانیان ئه‌و قۆناغه ته‌واو بكه‌ن و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن. جارێكی دیكه، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن. له حكومه‌تدا، هه‌روه‌ك باسم كرد، گرنگیمان به كه‌رتی په‌روه‌رده داوه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی گرنگی زیاتری پێبده‌ین. خوێندنی ئه‌مڕۆ داهاتووی وڵاته‌كه‌مان وێنا ده‌كات، توانای ئه‌مڕۆ هێزی داهاتووی وڵاته‌كه‌مان پیشان ده‌دات. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و درووستكردنی قوتابخانه‌ی نوێ بۆ قوتابییه ئازیزه‌كانمان. به‌رده‌وام ده‌بین له په‌ره‌پێدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی تایبه‌ته به راهێنانی مامۆستایان تا بتوانن به شێوه‌یه‌كی باشتر وانه بڵێنه‌وه و له خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یاندا بن و نه‌وه‌یه‌كی زیره‌كتر، هه‌ستیارتر و وشیارتر به‌رهه‌م بهێنن. ئێمه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی حكومه‌ت هه‌یه‌تی، بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی خوێندن، به‌رده‌وام ده‌بین و پێویستیمان به هاوكاری هه‌موو لایه‌كتانه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار و پشتیوانی حكومه‌ته‌كه‌مان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بتوانین وڵاتێكی ئاوه‌دانتر و پێشكه‌وتووتر بنیاتبنێین. داوایه‌كی دیكه‌م لێتان هه‌یه، وه‌ك ده‌بینن له‌م ماوه‌یه په‌تای كۆرۆنا جارێكی دیكه، خه‌ریكه ورده ورده زیاتر ده‌بێت و بڵاو ده‌بێته‌وه، زۆر جار من داوام له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست كردووه، خۆیان بپارێزن. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له په‌یوه‌ندیدا بووم و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی قسه‌م كرد، باسیكرد، ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆر ڤاكسینمان له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست خه‌ڵك ئاماده نییه بچێت ڤاكسین وه‌ربگرێت، داواتان لێده‌كه‌م وه‌رگرتنی ڤاكسین پاراستنی خۆتان و كه‌سوكارتانه، كه ده‌چنه ماڵه‌وه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته كه‌سێك ئه‌م ڤایرۆسه‌ی هه‌ڵگرتبێت، ده‌توانێت زۆر به ئاسانی بڵاوی بكاته‌وه. تكاتان لێده‌كه‌م ماسك ببه‌ستن، كه له شوێنه گشتییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، به‌ستنی ماسك بۆ پاراستنی خۆتان گرنگه و ڤاكسین وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بتوانین به‌یه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه. ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو قوتابخانه‌كان ڤاكسین هه‌بێت، تاكو ئه‌وانیش بتوانن له دۆخێكی ته‌ندرووستتر وابكه‌ن قوتابیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن. ده‌زانم زۆرێك له قوتابیان له خوار ته‌مه‌نی ١٢، ١٨ ساڵن و هێشتا لێره ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوو، به‌ڵام هیچ نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان رێگه‌یان پێده‌دات ڤاكسین وه‌ربگرن، داوایان لێده‌كه‌م ڤاكسین وه‌ربگرن. لێره‌وه داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كه‌م، ڤاكسین وه‌ربگرن و خۆتان بپارێزن، ئه‌مه بۆ خۆتان و وڵاته‌كه‌تان باشه. ئێمه ئه‌مڕۆ هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی رێزتان لێبنێین و خه‌ڵاتتان بكه‌ین و ده‌ستخۆشیتان لێ بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنتان له‌م قۆناغه و ئاره‌زووی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌م له قۆناغه‌كانی داهاتووی ژیانتان. ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن و كوردستانیش هه‌میشه ئاوه‌دان بێت.", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات ڤاکسین وەربگرن چونکە \"خه‌ریكه ورده ورده زیاتر ده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه\". هەروەها داوا لە قوتابیان دەکات، نیشتمانپەروەر، ژیاندۆست و ژینگەدۆست بن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2010202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 201, "article_length": 7201, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 3187}, {"article": "جگە لەوە ماڵپەڕی کەناڵی ئەلعالەمی نزیک لە ئێران و کەناڵێکی فەرمیی حوسییەکان دەستی بەسەرداگیراوە. ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، ئەمریکا دەستی بەسەر ئەو ماڵپەڕانەی ئێراندا گرتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمریکا بە فەرمی هیچ هەڵوێستێکی نەبووە. لە کاتی سەردانیکردنی ئەو ماڵپەڕانە، تەنیا وێنەیەک دەبینرێت کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ماڵپەڕانە بەگوێرەی ئەو یاسا ئەمریکییانە لەکارخراون کە رێگە بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو شتانە دەدات کە لە \"بەقاچاخبردنی تەکنەلۆژی یان کەرەستەی چەکی ئەتۆمی، کیمیایی، بایۆلۆژی یان تیشکیدا تێوەگلاون، یان لە دروستکردن، هەناردەکردن، فرۆشتن و، دابەشکردنی کەلوپەلی کۆنتڕۆڵکراودا تێوەگلاون. \" پرێس تیڤی لە ساڵی ٢٠٠٧ ـەوە دامەزراوە و لقێکە لە میدیای فەرمیی ئێران کە بە زمانی ئینگلیزی بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە. کەناڵی عالەم لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە دامەزراوە و بە هەرسێ زمانی عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی پەخشی هەیە. کەناڵی ئەلمەسیرەی سەر بە حوسییەکانی یەمەن، لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە و بنکەی سەرەکی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنانە. ئەم هەنگاوەی واشنتن تەنیا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران داوای لە ئەمریکا کرد هەموو سزاکانی سەر تاران هەڵبوەشێنێتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥.", "summary": "ماڵپەڕی کەناڵی پرێس تیڤی دەستی بەسەردا گیرا کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە حکومەتی ئێرانە و بە زمانی ئینگلیزی بابەتەکانی پەخش دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2206202141", "category": "kurdistan", "summary_length": 127, "article_length": 1137, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 540}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٠١ - ١٢ - ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای رووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد. بەپێی راگەیێندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ کراون. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە، \"سڵاو و رێزی سەرکردایەتیی رووسیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بە رۆڵی دیاری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، کە رووسیا وەکو پێشەوای نەتەوەیی کورد دەیبینێت\". ھەروەھا بەگدانۆڤ باسی لە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، \"پێویستە بیروبۆچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە لەبەرچاو بگیرێت\". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بەتایبەتی فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان. لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سووریا و پرسی کورد لە ناوچەکەدا کراوە، مەسرور بارزانی جەختی لە \"گرنگیی هەبوونی نەخشەڕێگەیەکی سیاسیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سووریا کردەوە کە دووربێت لە تاکڕەوی و خۆسەپێنی و نوێنەرایەتیی هەموو لایەنە کوردییەکانی سووریا بکات\".", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا کۆبووەوە. نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، \"پێویستە بیروبۆچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە لەبەرچاو بگیرێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0112202127", "category": "kurdistan", "summary_length": 295, "article_length": 1461, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 633}, {"article": "ژینگەپارێزان لەسەر داوای ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی بانە کۆبوونەوە تاوەکو ناڕەزایەتییان بە بڕینەوەی دارەکان و لەنێوچوونی دارستانەکان دەرببڕن. فاتمە شافعی، وەرزشڤانێکی خەڵکی بانەیە و گوتی، \"بەڕاستی جێی گریان و جێی داخە، ئەوە سەیرانگەی خەڵکە، جێی خەڵکە. \" لەو ماوەیەدا لە ناوچەی سورێنی بانە نزیکەی چوار هەزار دار بەڕوو بڕاون کە تەمەنیان ٥٠ تاوەکو ١٠٠ ساڵ بووە. لە ناوچەکانی مەریوان، داڵاهۆ و شنۆش بەهامنشێوە، هەرچەندە دیار نییە کە کێ ئەو کارەی کردووە، بەڵام دیاردەی بڕینەوە داری دارستانەکان بە دەست کەسانی بەرژەوەندیخواز ساڵانێکە هەیە. حامید ئەسراری، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژین لە بانە دەڵێت، \"بەداخەوە تاوەکو ئێستا ئەو کەسە دەستبەسەر نەکراوە کە هۆکاری ئەو رووداوەیە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی دادگەی بانە بەڵێنی داوە ئەو تاوانبارە دەستبەسەر بکرێت و بەسزای خۆی بگەیێندرێت. \" ژینگەپارێزان هۆکاری ئەو دیاردەیە بۆ نەبوونی یاسای پێویست دەزانن، بەڵام رێکخراوی دارستانەکانی ئێران باس لە کەمیی ٢٤ هەزار فەرمانبەر دەکات، ئەو ژمارە فەرمانبەرەش کە هەیە بەهۆی موچەی کەم و مەترسی سەر گیانیانەوە، توانای پارێزگاریکردن لە دارستانەکانیان نییە. نەک تەنیا بڕینەوە، بەڵکو هۆکارگەلێکی دیکەی وەک سوتانیان، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، نەخۆشییەکان، رێگەوبانەکان و مەڕوماڵات رۆڵیان لە لەنێوچوونی دارستانەکاندا هەیە. لەنێوچوونیان مەترسی گەورە بەرەوڕووی دانیشتووانی زاگرۆس دەکاتەوە. عەتا نەسروڵڵازادە، چالاکڤانی مەدەنیی بانەیە و باس لەوە دەکات، \"ئەمە سامانێکی نەتەوایەتییە، لەسەر هەر هەموومان پێویستە ئەو ژینگەیە بپارێزین، چونکە ئەوە تەنیا پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، بەڵکو ئەوەی پەیوەندی بە نەوەکانی داهاتووشەوە هەیە. \" بەپێی توێژینەوەکان، لە ٧٠ ساڵی رابردوودا ٧ ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی زاگرۆس لەنێوچوون و تەنیا ٥ ملیۆن هێکتاریان ماوە. لەم ساڵانەدا رەنگە تەنیا ئەمجۆرە هەستیاری و کاردانەوانەیە کە هەندێ لە خێرایی رەوتی لەنێوچوونی دارستانەکانی زاگرۆسی کەمکردووەتەوە.", "summary": "ژینگەپارێزان و چالاکڤانانی شاری بانە لە شوێنی داربەڕووە بڕاوەکانی نزیک گوندی سورێن گردبوونەوە و داوایانکرد، سزای ئەو کەسانە بدرێت کە دارەکان دەبڕنەوە. ژینگەپارێزان دەڵێن، هەفتەی رابردوو ٤ هەزار داربەڕوو بڕدراونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1003202221", "category": "kurdistan", "summary_length": 216, "article_length": 1754, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 802}, {"article": "مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ شەممە ١١ - ٩ - ٢٠٢١ بڵاویکردوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە گەلی کوردستان هەمیشە \"لەگەڵ رێگەچارەی ئاشتییانە و گفتوگۆ بووە بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێزیشەوە بەرگری لە مافەکانی کردووە\" و یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی \"شۆرشی ئەیلوولیش رێککەوتننامەی مێژوویی یازدەی ئادار بوو کە رژێمی بەعس ناچار بوو دان بە هەندێک لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت\". سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یادکردنەوەی شۆڕشەکە بە گرنگ دەزانێت و بە یادکردنەوەی \"مێژووی بەرگری و تێکۆشان و قوربانیدان و داکۆکیکردنی گەلی کوردستان لە بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و مافە رەواکانی ناودەبات\". مەسرور بارزانی کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە دەڵێت، \"ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لە ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە رێبەرایەتیکردنی گەلی کوردستان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. مەسرور بارزانی هەروەها رایدەگەیێنێت \"پارتی دەیان ساڵە، هەمیشە چاوگەی هیوا و پارێزەری راستەقینەی دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستانە و فاکتەرێکی بەهێزی دڵنیایی و ئارامی و ئاوەدانییە. بۆیە لە سەروەختی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، دڵنیاین خەڵکی کوردستان متمانەی بەهێزی خۆیان بە پارتی و پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی دووپات دەکەنەوە، تا درێژە بە کاروانی رابەرایەتیکردنی گەلی کوردستان بدات، لە پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و ئایندەیەکی گەش و کوردستانێکی بەهێزدا\".", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شەستەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، \"بە رێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانەی کوردستان دەکەینەوە کە لە پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستانەوە بەشداربوون لەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی کوردستان، کە چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدەستهێنا\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/110920213", "category": "kurdistan", "summary_length": 331, "article_length": 1433, "summary_token_count": 140, "article_token_count": 600}, {"article": "مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە لە چیای مەتینی ئامێدی رایگەیاند: \"بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداره‌كان دەخوازم\". سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکات \"بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بووەستنەوە\". وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، \"هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە. \" هەروەها هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لەبارەی رووداوەکەی سنووری ئامێدی رایدەگەیێنێت\" هێزەکانی عێراق و پەدەکە کەوتوونەتە جووڵە و هێرشیان کردووەتە سەر کەمپێکی گەریلا، بۆ ئەوەی زیاتر نەیەنە پێشەوە، گەریلا گوللەی هۆشداریی تەقاندووە\". عەمید دلێر زێباری، بەرپرسی لیوای یەکی پاسەوانیی سنوور رەتیدەکاتەوە هێزی عێراقی لەو شوێنە بن و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"هیچ هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق لەو سنوورە نین و لە شەڕەکەش بەشدار نەبوون\".", "summary": "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان \"بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه و شەرمەزار\" دەکات و داوای یەکدەنگیی دژی \"ئەم دەستدرێژییە\" دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/050620214", "category": "kurdistan", "summary_length": 150, "article_length": 1182, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 520}, {"article": "رۆژی سێشەممە ١ - ٢ - ٢٠٢٢، سالار عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پڕۆژەکان لەکاتی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریان لەسەر دراوە. سالار عەزیز دەڵێت، پڕۆژەی ئاوی ناحیەی باوەنوور لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بودجەی زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و ئاگاداری بۆ کراوە بۆ تەندەری کۆمپانیاکان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەکە سەرەتا سوودی بۆ دانیشتووانی ناحیەی باوەنوور دەبێت، کە ساڵانێکی زۆرە بەدەست خراپی و کەمیی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن. ناحیەی باوەنوور سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان رووباری سیروانە، لەهەمان سەرچاوەوە ئاو بۆ پڕۆژەکە دابیندەکرێت و دەپاڵێورێت و پاشان دابەشی ماڵان دەکرێت. سالار عەزیز دەڵێت، دەیانەوێت لە داهاتوودا پڕۆژەکە فراوانبکەن و بیگەیێننە گوندەکانی سنوورەکە. گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەیەکی هاوشێوە بۆ سەنتەری قەزای کفری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و گوتیشی، \"زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە\". بۆ پڕۆژەکەی کفری، ئاوی بەنداوی باوەشاسوار بەکاردەهێندرێت و دوای پاڵاوتن دابەشی ماڵان دەکرێت.", "summary": "لە قەزای کفری و ناحیەی باوەنوور، دوو پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاو دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە. گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان دەڵێت، هەردوو پڕۆژەکە زیاتر لە ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0102202226", "category": "kurdistan", "summary_length": 213, "article_length": 1167, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 531}, {"article": "کنێر ناسر، داپیری نەواز میوانی بەرنامەی \"بەرپرسیار\"ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و ئاماژەی بەوە کرد، \"ئەمڕۆ کاژێر ٧: ٠٠ی بەیانی کوڕەکەم ئاگاداریکردمەوە کە نەواز گیانی لەدەستداوە و لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دراوسێیەکان چوونەتە ماڵی کوڕەکەم، یەکێک لە دراوسێیەکان دەڵێت، لە سەرەمەرگ سێ قووم ئاوی بە نەواز دابوو، لە کاتی گیانلەدەستدانیشی بە زنجیر بەسترابوویەوە\"، دەشڵێت، \"نەواز لەلایەن دایکی ئەشکەنجە دەدرا، چونکە بە منداڵی دایکی گوتی ناتوانێت بەخێوی بکات، منیش نەوازم بۆ نزیکەی حەوت ساڵ بەخێوکردووە\". داپیری نەواز گوتیشی، \"کوڕەکەم ئاگاداری ئەشکەنجەدانی کچەکەی بوو، دایکی لێنەدەگەڕا بە باشی نەواز نان بخوات، تەنانەت کچێکی دیکەی کوڕەکەم هەیە کە تەمەنی پێنج ساڵە، جارێک گوتی: داپیرە، دایکم پێی گوتم دەبێت پیسایی بکەی و دواتر بەزۆر نەوازی هێناوە و گوتوویەتی دەبێت بە کەوچک پیساییەکە بخۆیت\". کنێر ناسر لە بەرنامەکە باسی لەوەش کرد، \"شەش مانگە بووکەکەم و کوڕەکەم هاتووچۆمان ناکەن، رێگەشیان نەدەدا بچم نەواز ببینم، کوڕەکەم سێ کچی دیکەی هەیە، ئەوەی باس لە نەخۆشیی نەواز دەکرێت هەمووی ناڕاستە، بەڵام ئاو و خواردنیان پێنەدەدا، بۆیە لاواز ببوو. نەواز دەیگوت: باوکم دەچێتە دەرەوە، دایکم ئەشکەنجەم دەدات. تەنانەت بووکەکەم نەوازی دەردەکرد، دواتر دەیگوت تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە، لە کاتی شوشتنی تەرمی نەواز، جەستەی شین و مۆر ببوو، لە پۆلیس سکاڵا لەسەر بووکەکەم تۆمار دەکەم\". سەیران ساڵح، بەرپرسی رێکخراوی ئەستێرەی منداڵان کە بەشداریی بەرنامەی بەرپرسیاری کرد، ئەوەی خستەڕوو، \"بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی نەواز دەکەین، بەڵام وەکو رێکخراو ناتوانین سکاڵا لە دژی دایکی تۆمار بکەین\".", "summary": "نەواز رێباز تەمەنی ٩ ساڵە، داپیری منداڵەکە دەڵێت، لەلایەن دایکیەوە \"بە تووندترین شێوە ئەشکەنجە دراوە و داخ کراوە\"، بەو هۆیەشەوە دوای چەند ساڵێک تووشی نەخۆشیی کەمخوێنی دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1502202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 173, "article_length": 1467, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 673}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەرکی پەرلەمانە پرسە گرنگە نیشتمانییەکان چارەسەر بکات و هێز و فراکسیۆنە جیاوازەکان بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ و، رۆڵی نوێنەرایەتی و یاسایی و مەرجەعیەتی خۆی بگێڕێت و کێشەکان چارەسەر بکات. شاخه‌وان رەئووف میران، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"بەلامانەوە گرنگ بوو وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لەو راگەیێندراوەدا هەڵوێستی خۆمان رابگەیێنین، چونکە بەلامانەوە گرنگە پەرلەمانی کوردستان زیاتر چالاک و کارا بکرێت و لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت. \" ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بەوە دا، لە دوو مانگی رابردوودا کە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە، بە رێژەیەکی زۆر کارەکانی پەرلەمانی کوردستان پەکیانکەوتووە و کۆمەڵێک پرۆژەیاسا ئامادەکراون ببرێنە پەرلەمان بۆئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی کۆنەبوونەوەی پەرلەمان نەتوانراوە ئەو پرۆژەیاسایانە تێبپەڕێندرێن. شاخەوان رەئووف بە پێویستی دەزانێت، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە جیددیتر بن و کار بکەن بۆ دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بۆئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و هەر گرفتێک کە پەیوەندیی بە کۆمیسیۆن و هەڵبژاردنەکانەوە هەیە چارەسەر بکرێت. ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت، \"بەلامانەوە گرنگە، جارێکی دیکە لەڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەکانەوە ئامادەکاری بکرێت بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکان نەک هەر کاتێک کێشە و ئاڵۆزی زیاد بکات و مەترسی و هەڕەشەکان زۆر دەبن کۆسپ و تەگەرە بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان دروستبکرێت و، لەبری ئەوەی ببێتە شوێنی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی ناکۆکیی لایەنەکان. \" لەبارەی ئەوەی کە پرسی هەڵبژاردن هۆکارێک بێت بۆ کۆنەبوونەوەی پەرلەمان، شاخەوان رەئووف باسی لەوە کرد، \"ساڵێک بەر لە ئێستا وەکو فراکسیۆنی گۆڕان یاداشتێکمان داوەتە پەرلەمانی کوردستان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و بابەتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەمە پرسێکە پێویستە پێش ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و تێبپەڕێندرێت. \" ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت، \"ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە کات و وادەی خۆیدا سازبکرێت. هەروەها لەگەڵ ئەوەداین یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و کوردستان لەبری یەک بازنە بکرێتە چەند بازنەیەکی هەڵبژارن کە ئەمە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە، پێویستە کۆمیسیۆنیش رێکبخرێتەوە و هەموو لایەنە سیاسییەکان کە نوێنەرایەتییان لە کۆمیسیۆن هەیە بگەنە رێکارێک تاوەکو پێکهاتەی کۆمیسیۆن دابندرێتەوە و ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. \" سەبارەت بە دۆخی گۆڕان و ئامادەیی بزووتنەوەکە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١ نەیانتوانی هیچ کورسییەکی پەرلەمانی بەدەستبهێنن، شاخه‌وان رەئووف دەڵێت، \"ترسمان لە ئەنجامی هەڵبژاردن نییە و هەڵبژاردنی رابردووی عێراقیش بە پێوەر نازانین، چونکە ئەو کات گرفت و لەمپەری گەورە هەبوون و نەچوونی خەڵکی عێراق بۆ دەنگدان کاریگەریی گەورەی هەبوو، بەڵام ئێستا کار و چالاکیی هێزە سیاسییەکان زیاتر بووە. بەهۆی گۆڕانکاریش لە دید و بۆچوونی خەڵکدا، وەکو بزووتنەوەی گۆڕان ئومێدمان هەیە لە داهاتوودا بەهێزتر ببین و دەنگی باشتر بهێنین. \"", "summary": "فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بێدەنگیی شکاند و دژی راگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، هەر کاتێک کێشە و ئاڵۆزی زیاد دەکات و مەترسییەکان و هەڕەشەکان زۆر دەبن، لەجیاتی ئەوەی ئەو دامەزراوەیەی کە مەرجەعی سەرەکیی چارەسەرکردنی پرسە چارەنووسساز و یاساییەکانە، بۆ خۆی دەبێتە کۆسپێک و گرفتێکی دیکە و پەرلەمان دەوەستێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1005202212", "category": "kurdistan", "summary_length": 357, "article_length": 2869, "summary_token_count": 161, "article_token_count": 1286}, {"article": "بەرزبوونەوەی رێژەی خۆکوشتن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانیی لەنێو کۆمەڵگەدا دروستکردووە. ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران باس لە هەڵکشانی خۆکوشتنی ساڵانە دەکەن بە رێژەی ٥ % و پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە ریزبەندیی پێشەوەی ئەو ئامارەدان و هۆکارێکی سەرەکیشی نەبوونی و هەژارییە. بەرپرسانی تەندروستیی ئێران لە راپۆرتە ساڵانەکانیاندا لەبارەی ئەو بابەتەوە نەبوونی کار، هەژاریی لەڕادەبەدەری خێزانەکان و بێهیوایی بە داهاتوو لەنێو گەنجاندا بە هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی خۆکوشتن دەزانن. جیاوازیکردن لەنێوان کوڕان و کچان لەنێو خێزانەکاندا، بەتایبەت لە بواری بڕیاردان لەسەر داهاتوویان و پێکهێنانی ژیانی هاوژینی هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی رێژەی خۆکوشتنە. لە لایەکی دیکەوە ئینتەرنێت بەگشتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی کاریگەرییان لەسەر گەنجان داناوە بە جۆرێک فێری چاولێگەریی کردوون. لەم نێوەندەدا خێزانەکانن دەتوانن رۆڵی گەورە بگێڕن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە ئابووری، دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بدەن بۆ ئەوەی گەنجان بیر لە خۆکوشتن نەکەنەوە. لە ٤٠ ساڵی رابردوودا هەژاری، پێشنەکەوتن و بێئومێدی لەنێو گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا روو لە زیادبوون بووە، ئەوەش وایکردووە ویستی ژیان لەنێو ژمارەیەکی زۆری گەنجاندا بکوژرێت.", "summary": "رێژەی خۆکوشتن لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ساڵانە رێژەکە ٥ % زیاد دەکات و ئەوەش کۆمەڵگەی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2410202013", "category": "kurdistan", "summary_length": 203, "article_length": 1166, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 515}, {"article": "ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەم هەفتەیە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بەگشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، تاوەکو رۆژی هەینیی داهاتووش ئەگەری بارانبارین نییە\". سەبارەت بە بارانبارین لە رۆژانی داهاتوودا ئەژی چەتۆ دەڵێت: پێشبینکردنی مەودای دوور بۆ بارانبارین زۆر ئاستەمە. بەڵام دواکەوتنی بارانبارین بە گرفت نازانێت و دەڵێت: \"لە هەندێک لەو ناوچانەی زەوییەکانیان داچێنراوە مەترسی نییە، چونکە هێشتا رێژەی شێ لەهەوادا هەیە. لەماوەی رابردووشدا لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر باریوە. \" لە دوای هەر تەوژمێکی بەفربارین وەکو پێشبینیکراوە بۆ ماوەی هەفتەیەک ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەهۆی ئەوەی بەرزە پاڵەپەستۆکان روو لەناوچەکە دەکەن. گوتەبێژی کەشناسی دەڵێت: \"ئێستا بەرزە پاڵەپەستۆ لەسەر ناوچەکەمان زاڵە و کەمێک بارانبارین دواکەوتووە، بەڵام هیچ زەنگێکی وشکەساڵی لەلایەن هیچ دەزگایەکەوە لێنەدراوە تاوەکو بڵێین مەترسی وشکەساڵی هەبێت. لە سنووری پارێزگاکانی؛ سلێمانی و دهۆک بەفر و بارانێکی باش باریوە، لە هەلێریش بەهەمانشێوە رێژەیەکی بەرچاو باران باریوە. \" بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی سێشەممە (٠٥ - ٠١ - ٢٠٢١) لە هەرێمی کوردستاندا ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت. لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٨ پلە و نزمترین ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٨ بە ٣ پلە، لە دهۆک ١٧ بە ٦ پلە و لەکەرکووک ٢١ پلە بە ٧ پلەی سیلیزی دەبێت.. خێرایی با بەگشتی لەنێوان ٥ - ١٠ کیلۆمەتر / لە کاژێرێکدا و مەودای بینین ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.", "summary": "لە هەرێمی کوردستان بارانبارین دواکەوتووە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: \"هیچ لایەک زەنگی وشکەساڵی لێنەداوە، بەپێی پێشبینییەکان تاوەکو رۆژی هەینی ئەگەری بارانباراین نییە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0401202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 223, "article_length": 1406, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 649}, {"article": "سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە (د / ٤٨٨) کە لە رێککەوتی ٢٦ - ٠٤ - ٢٠٢٢ دەرچووە و واژۆی دادوەر کاوە فەتحی، سەرۆکی داواکاری گشتیی لەسەرە، بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی. ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ - ٠٤ - ٢٠٢٢ شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سکاڵاکە لەلایەن فراکسیۆنی یەکگرتووەوە تۆمارکراوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەین. لە نووسراوەکەی داواکاری گشتیدا هاتووە: \"بڕیارماندا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بە مەبەستی بەدواداچوون لە بابەتی ئەم وتانەی کە لە ناوەڕۆکی نووسراوی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان - عێراق، کە گوایە پارە لە بانکەکانی سلێمانی نامێنێت، وێڕای بردنی داهات و شاردنەوەی و نەگەڕاندنەوەی بۆ بانکەکان و دەستکاریکردنیان بە تایبەت لە بانکەکانی سنووری سلێمانی، ئەنجامی بەدواداچوونتان لە ماوەیەکی گونجاو بە راپۆرتێک وەڵاممان بدەنەوە\". ئەو لیژنەیەی کە داواکاری گشتی پێکیهێناوە، پێکدێن لە د. فەرهاد حاتەم حوسێن، داواکاری گشتی، ئالان ئەحمەد عەلی، داواکاری گشی و سەلاحەددین لەتیف سادق، ئەندامی داواکاری گشتی. رۆژی ١٠ی نیسانی رابردوو، فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەڕێگەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتییەوە بەهۆی دیارنەمانی پارە لە بانکەکان و دواکەوتنی مووچە سکاڵای تۆمارکرد.", "summary": "دەستەی مافی گشتیی سەر بە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی لە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی دیارنەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی پێکهێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2804202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 170, "article_length": 1246, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 563}, {"article": "رووداو چووەتە گەڕەکی سەرچنار لە رەحیماوای کەرکووک. لەوێ خەڵک جگە لە کێشە گشتییەکان کە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک و خراپیی کارەبایە، بەدەست خراپیی کۆڵان و شەقامەکان و کەمی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن. پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووکیش ناوی لەو گەڕەکانە ناوە عەشوایی و رازی نییە پرۆژەیان بۆ جێبەجێبکرێت. بەشدار جەلال، پێشمەرگەیە و دانیشتووی گەڕەکی سەرچنارە لە کەرکووک، دەڵێت، \"کارەبا نییە، ئاوە نییە، خزمەتگوزاری نییە، زبڵ و خاشاک کۆبووەتەوە، ئەمە دۆخەکەیە. بەتایبەت لەدوای ١٦ ـی ئۆکتۆبەرەوە خەڵک کێشەی زۆرە. \" کەڵەکەبوونی کێشەکانی خزمەتگوزاری لە شارەکە خەریکە ناڕەزایی جەماوەری لێدەکەوێتەوە، رۆژی چوارشەممە ژمارەیەک گەنج و چالاکڤان لەسەر بازاڕی رەحیماوا گردبوونەوەیەکیان رێکخست و بە دەنگێکی بەرز گوتیان ئەو دۆخە قبووڵ ناکەین. لە هەنگاوی دووەمیشیاندا هۆشداری دەدەن لە فراوانبوونی جۆری چالاکییەکانیان. پێشەنگ بورهان چالاکڤانی سیاسییە و پەیامی بۆ دەسەڵاتدارانی کەرکووک و \"بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و بۆ پارێزگا بە زۆر سەپێنراوەکەی کەرکووک\" هەیە، دەڵێت، \"ئەگەر چارەسەری ئەم کێشەیە نەکەن، دەچینە بەردەم پارێزگا و پارێزگای بۆ دەسووتێنین. \" بەختیار ماجد، چالاکڤانی رێکخراوەییە و بەشداربوو لە گردبوونەوەکە، دەڵێت، \"ئێمە پەیاممان ئەوەیە ئەمە سەرەتایەکە و داوا لە نەتەوەکانی دیکەش دەکەین با واز لە نەتەوەیی بوون بهێنن و بێنە پاڵ ئێمە، گەر تورکمان و عەرەبمان لەگەڵ بووایە قورساییمان زیاتر دەبوو. \" ئەو کێشانەی پەیوەستن بە شارەوانیی کەرکووکەوە، ئەمان وانزیکەی ساڵێکە دەڵێن، سەرچاوەی کێشەکە بەغدایە و کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاک پەیوەستە بە کەمکردنەوەی بودجەکەیان لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆنی مانگانەوە بۆ تەنیا ٢٠٠ ملیۆن. فەرەیدوون عادل وەیس، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکووک بە رووداوی گوت، \"بە داوای لێبووردنەوە کارەکەمان زۆر کەمە و زۆر لاوازە، کاری پاککردنەوە دەبێ لە سەرتاپای شار بکرێت بۆئەوەی کەڵەکە نەکات، بەڵام بەم پارەیە ناچێتەڕێوە. \" ئیدارەی کەرکووکیش کە بەرپرسیاری یەکەمی ئەو دۆخەیە، دەڵێن \"کێشەکانی کارەبا و زبڵ و خاشاک چارەسەرەکەی لە توانای ئەواندا نییە، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری دەست بەکارکردن دەکەنەوە. \" پارێزگای کەرکووک دابەشکراوەتە سەر شەش کەرتی شارەوانی، ئەگەرچی ساڵانە بودجەی بۆتەرخان دەکرێ و چەندین پرۆژە جێبەجێدەکرێن، بەڵام هیچی پێوەدیار نییە، چونکە پرۆژە نوێیەکانیش هەر زوو خراپ دەبن.", "summary": "ئەوەی سەرەتای ڤیدیۆکە دەیبینن، ناوچەیەکە کە لە ئیدارەی پێشووی کەرکووک بڕێکی زۆر بودجەی بۆ خەرج کرا تاوەکو بکرێتە پرۆژەی گەشتیاری. ئەوێ چەمی خاسەیە لە سەنتەری شارەکەدا، بەڵام دیمەنەکانی \"پێناسەیەکی راستەقینەی دۆخی بێخزمەتگوازریی ئێستای کەرکووکە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2005202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 246, "article_length": 2090, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 964}, {"article": "رۆژی ١٢ - ٥ - ٢٠٢٢ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ئیلبرووس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کۆبووەوە. بەپێی راگەیێنراوێکی کۆبوونەوەکە؛ باسیان لە دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردووە. بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو دۆخە سیاسییە '' چەقبەستووەی '' لە عێراق دروستبووە راگەیاند و گوتی \"لەسەرەتاوە یەكێتی لەگەڵ لێكتێگەیشتن و تەوافوقی سیاسیی بووە، چونكە دۆخی ئەمڕۆی عێراق بە جۆرێكە كە نابێت هیچ هێز و لایەنێك پەراوێز بخرێن. ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت و هەموو هەوڵێكیش لە دەرەوەی ئەم ئیرادە نیشتمانییە بێ ئەنجام دەبێت. \" شاڵاو كۆسرەت رەسوول و ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون. هەر لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە \"گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و كێشە سیاسییەكان کرا. \" وەک لە راگەیێنراوەکەدا کە راگەیاندنی هاوسەرۆکی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، بافڵ تاڵەبانی گوتیشی \"تاوەكو ئێستا كات ماوە بۆ گفتوگۆ، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە كێشەكان چارەسەر بكەین و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنین كە وڵات بەرەو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی ببات. ئەمەش ئامانجی ئێمە بووە و هەموو هەوڵەكانمان لەو پێناوەدا بووە. \" لە کۆتایی راگەیێنراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکە جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکان كرایەوە بەجۆرێك كە \"خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات. \"", "summary": "هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەو دۆخە سیاسییەی هەیە گوتی، '' یەکێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ لێكتێگەیشتن و تەوافوقی سیاسیی بووە، ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت.''", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1205202230", "category": "kurdistan", "summary_length": 265, "article_length": 1348, "summary_token_count": 124, "article_token_count": 621}, {"article": "ئاژانسی فەرمیی تورکیا بەپشتبەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئەم وڵاتە بڵاویکردەوە: تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ' میت ' لە ئۆپەراسیۆنێکدا سلێمان شەمۆ یوسف، بەرپرسی ھێزی تایبەتی یەبەشەیان لە شنگال کردووەتە ئامانج. لە راگەیێندراوەکەی سەرچاوە ئەمنییەکەی تورکیادا هاتووە: \"لە ناوچەی باب شیلۆ کە لەژێر کۆنتڕۆڵی پەکەکە / کەجەکەدایە، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی سلێمان شەمۆ یوسف کە ناوی خوازراوی ئازاد بووە و بەناو بەرپرسی هێزی تایبەتی پەکەکە / یەبەشەیە، کراوەتە ئامانج\". لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: \"پێشتریش لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دا حەسەن سەعید حەسەن کە ناوی خوازراوی سەید بوو و بەناو بەرپرسی گشتیی یەبەشە بووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە شنگال کرایە ئامانج\". لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە کات و رۆژی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی \"میت\" نەدراوە. بەڵام رۆژی ٢١ - ٠١ - ٢٠٢٢ بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یەبەشەیان لە دۆڵی شێلۆ لە نزیک چیای شنگال کردە ئامانج. عەمید سدیق ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج، ئۆتۆمبێلی بەرپرسی کەرتی بەعاجی یەبەشە بووە، بەڵام خۆی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووە. لە ئەنجامی هێرشەکە دوو کەس کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون. لەبارەی ناسنامەی کەسەکانەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە گوتبووی، کوژراوەکان کوردی ئێزدین و ناویان ئازاد قیرانی و سەبری حەلیقییە، دوو بریندارەکەش گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی سنوونێ. لە ١٠ - ١٠ - ٢٠٢٠ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیان لەبارەی شنگال بڵاوکردەوە و کە تێیدا هاتبوو، حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شارەکە دەکات و دەبێت کۆتایی بە بوونی پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانە بێت کە پەیوەندییان پێوەیەتی. کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـیش، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی رەوشی شنگالەوە رایگەیاند: رەنگە لەڕێگەی دەستتێوەردانی سەربازییەوە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە دەربکات.", "summary": "میدیای فەرمی تورکیا بڵاوی کردوەوە هێزەکانی تورکیا بەرپرسێکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە)یان لە شنگال کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کات و جۆری ئۆپەراسیۆنەکە بدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280120225", "category": "kurdistan", "summary_length": 176, "article_length": 1839, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 878}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ١٨ - ٤ - ٢٠٢٢ سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"لەسەر بودجەى داهاتى (٨ %)ی کارەبا، بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەبڕى زیاتر لە ١٥٣ ملیۆن دینار و بە هاوکارى کۆمپانیاى (IQ) کە کارى بڕینى شەقامەکەیان بۆ ئەنجامداین، دواقۆناخى پڕۆژەی دابینکردنى کارەباى بەردەوام بۆ شەقامى مەلیک مەحموود دەستیپێکردووە، کە لە گۆیژەسیتى دەستپێدەکات بۆ پردى کۆبانێ\". بە گوتەی سیروان محەممەد، بەشەکانى دیکەى شەقامى مەلیک مەحموود کارەباى بەردەوامیان بۆ دابینکراوە و ئەو بەشەى کە ماوە لە ئاییندەیەکى نزیکدا تەواو دەبێت و بەوەش سەرجەمى شەقامەکە بە شەوان رووناک دەبێت. کۆی تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دینارە.", "summary": "بڕیارە پڕۆژەی پێدانی کارەبای ٢٤ کاژێریی بە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود (شەشت مەتری) لە شاری سلێمانی جێبەجێبکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180420229", "category": "kurdistan", "summary_length": 113, "article_length": 669, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 326}, {"article": "لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی ١٦ی ئەم مانگە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی (Iraq Oil Report) کردووە. لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی سیستمی هاوسەرۆکی لەنێو حیزبەکەی و دانوستاندنەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان، گوتویەتی \"كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی جیانه‌كردووەته‌وه، به‌ڵام به‌م دواییه له‌ناو خۆماندا رێككه‌وتووین كه ئه‌و دۆسیه‌ی دانوستاندنی له‌گه‌ڵ پارتی لابێت و منیش دۆسیه‌ی به‌غدا. \" هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت \"بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری رۆژانه، ئێمه [لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی] هاوكاری یەکدین و دۆسیه‌كانمان جیانه‌كردووەته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه له داهاتوودا ئه‌و كاره بكه‌ین\". سەبارەت بە کۆبوونەوە و دانوستاندنەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان و هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەم مەبەستە، لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت \"پارتی كه‌مێك هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر به من، ره‌نگه ئه‌و [بافڵ تاڵەبانی] باشتر بێت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی، به‌ڵام جێگەی داخه كه خه‌ریكه ئه‌ویش وه‌كو منی لێ دێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دانوستاندنەکان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه، ئێستا من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و هێور بكه‌مه‌وه\".", "summary": "هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی سیستمی هاوسەرۆکی لەنێو حیزبەکەی دەڵێت، کارەکانیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جیانەکردووەتەوە، \"بەڵام وا رێککەوتووین ئەو دۆسیەی دانوستاندنی لەگەڵ پارتی لایە و منیش بەغدا. \" دەشڵێت \"پارتی كه‌مێك هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر به من، بەڵام ره‌نگه ئه‌و [بافڵ تاڵەبانی] باشتر بێت بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ پارتی. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1803202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 333, "article_length": 1038, "summary_token_count": 146, "article_token_count": 455}, {"article": "پارێزگای هەولێر لە پەڕەی فەیسبووکی خۆیان روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو هاوکارییانە بڵاوکردووەتەوە کە دراونەتە کەمپی شاریا و تێیدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر یارمەتیی ئاوارەکانی کەمپەکەیان کردووە، هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، \"پارێزگای هەولێر ئامادەیە هه‌رچی پێویست بێت بۆ زیانلێكه‌وتووان ئەنجامی بدات\". کەمپی شاریا دەکەوێتە باشووری شاری دهۆک و نزیکەی ١٣ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە، کە نزیکەی چوار هەزار خێوەتی تێدایە. لە بەردەوامیی کاردانەوەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی کەمپی شاریا، سەردار یونس، بەڕێوەبەری کەمپەکە لەکارەکەی دوورخرایەوە. سکرتێری رۆژنامەڤانی پارێزگاری دھۆک لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپەکە کە کۆپییەکی بۆ رووداو نێردراوە رایگەیاند، \"لەسەر داوای خەڵکی کەمپی شاریا بەڕێوەبەری کەمپەکە لە کارەکەی لادرا و ھەکار محەممەد ئەمین، بەرێوبەری کەمپی کەبەرتوو دوو بە شێوەی کاتی دەبێتە بەڕێوەبەری کەمپەکە\". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی زیانلێکەتووانی کەمپەکە، هەروەها لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی راسپاردووە بۆ ئه‌وه‌ی \"هه‌رچی پێویسته بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانیان پێشکه‌ش بکرێت. \" هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا دەڵێت، \"پشتیوانیی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی و قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات دەکەینەوە. \" دواینیوەڕۆی رۆژى هەینى، ئاگر لە کەمپى شاریای تایبەت بە ئاوارەکانى کوردانى ئێزدى لە سنوورى قەزای سێمێل کەوتەوە و بەو هۆیەوە ٣٧٠ خێوەت سووتان و زیانى گەورەی ماددى بەر ١٨٤ خێزان کەوت.", "summary": "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی شاریا کەوتەوە کە بەهۆیەوە ٣٧٠ خێوەت سووتان، لەبارەی یارمەتیدانی کەمپەکە پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت، \" ٢٥٠ خێوەت، پێنج هەزار بەتانی، سێ هەزار کارتۆن زەیت، ٢٥٠ کارتۆن کەلوپەل و پێدوایستی منداڵان و سێ هەزار و ٦٠٠ کەلوپەلی پاککەرەوەیان وەکو هاوکاری بۆ کەمپەکە ناردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0406202130", "category": "kurdistan", "summary_length": 294, "article_length": 1501, "summary_token_count": 149, "article_token_count": 674}, {"article": "خانووەکەیان بە چەند مەترێک نایلۆن داپۆشراوە. بەتەنها هەژاری نییە بەرۆکی گرتوون بەڵکو چوار ئەندامی ئەم خێزانە بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن و لە دەیان پێداویستی سەرەتایی ژیان، بێبەشن. دایکی منداڵەکان بە دڵێک پڕ لە کوڵەوە باسی نەبوونی و هەژارییەکەیان دەکات و دەڵێت: \"تا بڵێی هەژارو بێحاڵین هیچ شک نابەم ئێستا بۆ منداڵەکان بیخەمەسەر ئاگر، بەو رەمەزانە هەزار داوام لێدەکەن و هیچیانم بۆ جێبەجێ نابن\". باوکی منداڵەکان پێشمەرگەیە، ساڵی ٢٠١٣ نەشتەرگەریی گورچیلەی بۆ ئەنجامدراوە و ماوەی دووساڵیشە تووشی نەخۆشییەکی دیکە بووە و کەم دێتەوە ماڵەکەی. باپیری منداڵەکان قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: \"کوڕەکەم سێ چوار نەشتەرگەریی بۆکراوە، یەک گورچیلەی هەیە ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی دەروونیی بووە و کەم دێتەوەماڵ، ئەمڕۆ نەمان دۆزییەوە بیهێنینەوە بۆ ماڵەوە\". مانگی حەوتی ساڵی رابردوو ماڵەکەیان سووتاوە، خێرخوازان ئەو کەلوپەلانەیان پێداون، پێویستیی و نەبوونیی ئەو خێزانە بە رادەیێکە خۆراکی ژەمی رۆژانەش شک نابەن. دایکەکە نەخۆشیی بورانەوەی هەیە، کچە نۆ ساڵانەکەی زمانی قسەکردنی نییە، کورە هەشت ساڵانەکەشی لە سکماک قاچی خوارن و تاوەکو ئێستا پزیشکێک نەیبینیووە. دایکی منداڵەکان دەڵێت: \"توانامان نییە برنج و رۆن بکڕین، چۆن بچمە لای پزیشک، خۆزگە سکمان تێر دەبوو نەخۆشییەکە بەهەر حاڵ\". خانووەکەیان لە کەلاوەیەکی گەڕەکی جندیانە لە سۆران، کرێ نشینن و مانگانە دەبێت حەفتا هەزار دینار بدەن کە شەش مانگە کرێی خانووەکەیان بۆ نەدراوە.", "summary": "خێزانێکی هەژار و نەبوو لە سۆران دەژین کە نانیان نییە بخۆن، ٤ منداڵیان هەیە و هەموو خاوەن پیداویستیی تایبەتن، گرفتاری دەرد و نەخۆشین، باوکیان جگە لە نەخۆشیی جەستەیی، تووشی نەخۆشیی دەروونیش بووە. دایکیان دەڵێت، \"خۆزگە سکمان تێر دەبوو چش لە نەخۆشییەکە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0505202126", "category": "kurdistan", "summary_length": 250, "article_length": 1301, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 594}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، \"رۆژى دووشەممە لە دواینیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەند و هەندێ جار لێزمە باران دەبێت\". هەروەها لەبارەی رۆژی سێشەممەوە لە راگەیێندراوەکە هاتووە، بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە ئاستى بارانبارین زیاتر دەبێت. لەگەڵ هاتنى کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکە دەکات و بەفریش دەبارێت، پاشان کاریگەریى ئەو بارستە هەوایە ساردە زیاد دەکات و ئاستى بەفربارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفرى دەبێت و بەفر و بارانبارین رۆژى چوارشەممە بەردەوام دەبێت و هەندێ کات تەم دروست دەبێت و مەوداى بینین کەم دەکاتەوە. کاریگەریى ئەو شەپۆلە لە رۆژى پێنجشەممە کۆتاییدێت\". نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوام دەبێت تاوەکو رۆژی پێنجشەممە و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە. قۆناخی یەکەمی شەپۆلەکە رۆژی هەینی دەستی پێکرد. بەهۆیەوە لافاو لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر دروستبوو. وەکو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی پێدا، قەبارەی زیانەکانی لافاوەکە ٢٠ بۆ ٢١ ملیار دینارە. هەر بەپێی گوتەکانی ئومێد خۆشناو، ئاو چووەتە ٢٥٠٩ ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە، ٤٠٢ خانوو زیانمەندبوون، ٨٦٧ ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان حکومین، ١٥٣ دووکان و مارکێت و کارگە زەرەرمەند بوون. هەروەها ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش دا، لافاوەکە ١٥ گوند و ناحیەی گرتووەتەوە، هەروەها ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە تاوەکو ئێستا تەرمی دووانیان نەدۆزراونەتەوە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی رایدەگەیێنێت، قۆناخی دووەمى کاریگەریى ئەو شەپۆلەى رووى لە ناوچەکە کردووە لە سبەى دووشەممەوە دەستپێدەکات. رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەفربارین دەستپێدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/191220219", "category": "kurdistan", "summary_length": 178, "article_length": 1498, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 691}, {"article": "سینا قەلەندەری، رۆژنامەڤانی نیشتەجێی شاری کۆدەشتی پارێزگای لۆڕستان رایگەیاند، لەلایەن دادگەی گشتیی شاری کۆدەشتەوە ١١ رۆژ بەندکراوە بەهۆی ئەوەی هەواڵی کوژرانی ژنێکی ١٦ ساڵانی بڵاوکردووەتەوە. تەرمی ئەو ژنە بە ناوی موبینا سووری رۆژی ٢٩ی ئابی رابردوو لە گوندێکی سەر بە شاری رمشکان بە خنکاوی دۆزرایەوە و هەفتەیەک دوای کوژرانی، هەواڵەکەی لە میدیاکان بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوەش کرابوو کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە کە مامۆستای ئایینییە. هاوژینەکەی دواتر دانی ناوە بەوەی کە ئەو موبینا سووری کوشتووە و ئێستاش دەستبەسەر کراوە. رۆژنامەڤان سینا قەلەندەری دەڵێت، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەو ژنە، ئەو وردەکارییەکەی بڵاوکردووەتەوە و دوای ئەوە هێزەکانی پۆلیس دەستبەسەریان کردووە. لە دادگە لێپرسینەوەی لێ کراوە و بێتاوانبوونی سەلمێندراوە، بەڵام داواکاری گشتیی شاری کۆدەشت سوور بووە لەسەر دەستبەسەرکردنی و تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستی داوەتە پاڵی، بەو هۆیەشەوە ١١ رۆژ لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری خوڕەمئاوا دەستبەسەر کراوە. قەلەندەری دەڵێت، لەو ماوەیەدا تەنانەت حەبەکانیشی پێنەدراوە و بە خراپی هەڵسوکەوتی لەگەڵدا کراوە. ئەو رۆژی شەممە بە دانانی بارمتە ئازادکراوە و ئەمڕۆ دووشەممە قسەی بۆ میدیاکان کردووە.", "summary": "بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتنی ژنێکی ١٦ ساڵان، دەزگای دادی ئێران رۆژنامەڤانێکی رۆژهەڵاتی کوردستان زیندانی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2009202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 114, "article_length": 1106, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 508}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار قسەی بۆ کردوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه زیاتر له ٣١١ ملیار دینار، بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رجده‌كات و زیاتر له ٧٠ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویش بۆ هاونیشتمانیان دابینده‌كات. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، \"به‌هۆی به‌فیڕۆدانی ئاوی خاوێن، رۆژانه نزیكه‌ی ٢٤٠ ملیۆن دینار و ساڵانه نزیكه‌ی ٩٠ ملیار دینار به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت. \" رۆژی ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابینکردنی ئاو زیادکراوە نەک کەم، حکومەتیش رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار داوە بۆ پرسی وشکەساڵی و وشکبوونی کانیاوەکان و کەمبوونەوەی ئاو لە بیرەکان لە هەرێمی کوردستان. بە گوتەی ئاری ئەحمەد ئەوان وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ داوای بڕە پارەیەکیان کردووە \"بە بڕی ٣١ ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی بابەتی وشکەساڵی بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو لە سەرتاسەری کوردستان، کە ژمارەیان ١٤ بەڕێوەبەرایەتییە، وەکو هەنگاوی یەکەمیش حکومەت رەزامەندیی لەسەر دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار داوە\". بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەو بڕە ئاوە دا کە رۆژانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە دابین دەکرێن کە \"رۆژانە دەگاتە دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار مەتر سێجا، لە رێگەی پێنج هەزار و ٧٠٠ بیر و ٩١ پرۆژە، واتە ئەو بڕە ئاوەی دابین دەکرێت کەمنەکراوەتەوە بەڵکو زیادیکردووە\".", "summary": "وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه زیاتر له ٣١١ ملیار دینار، بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رجده‌كات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020820218", "category": "kurdistan", "summary_length": 137, "article_length": 1328, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 603}, {"article": "مام ئەحمەد، پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلوولە، ئەو دەڵێت تاوەکو ئێستا وەک پێشمەرگەی ئەیلوول مووچەی خانەنشینی وەرنەگرتووە، بەڵام \"خەڵکی دیکە مووچە وەردەگرن کە شایستەنین\". مام ئەحمەد باس لەوەش دەکات، هەر ئەو وا نییە و بگرە خەڵکی دیکەش دەناسێت کە پێکەوە پێشمەرگەبوون و ئێستا مووچەی خانەنشینی وەرناگرن. حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٥٠ هەزار مووچەخۆری خانەنشینی هەیە، بەگوتەی ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بە بڕیارێکی بەرهەم ساڵح، سەرۆکوەزیرانی کابینەی شەشەم، ٦١ هەزار کەسی حیزبیی لە مەکتەب و بارەگا حیزبییەکانی یەکێتی و پارتی کراونەتە فەرمانبەری حکومەت و بە پلەی جیاجیای سەربازییەوە خانەنشین کراون. ئەوەش بابەتێکە کە راپۆرتی دووەمی لیژنەی چاکسازیی حکومەت بێ رەتکردنەوە، دەڵێت، خانەنشینی نایاسایی هەن. دابان محەممەد، باس لەوە دەکات کاری لیژنەی چاکسازی لەسەر پرسی مووچەی خانەنشینان پرۆسەیەکی خاوە و کارەکان بە باشی بەڕێوەناچن. لە سێ کابینەی رابردوودا، ئەم بابەتە یەکێک لە بابەتە مشتومڕهەڵگرە چارەسەرنەکراوەکان بوو. ئێستاش لە چوارچێوەی راپۆرتی دووەمی چاکسازیی حکومەت رەوانەی پەرلەمان کراوە کە بڕیارە رۆژی سێشەممە لیژنەی دارایی لەسەری کۆببێتەوە. هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانە و دەڵێت، دەبێت کاری جیددی بکرێت لە مووچەی خانەنشینیدا، \"نامانەوێت غەدر لە کەس بکرێت، بەڵام دەشمانەوێت مووچەخۆری نایاسایی لە لیستی مووچەدا نەبێت. \" خراپیی مووچەی خانەنشینیی هەر پێشمەرگە نا، بەڵکو فەرمانبەرانی مەدەنیشی گرتووەتەوە، ئەوەتا هەر بەپێی داتاکانی حکومەت، زیاتر لە پێنج هەزار کەس دوو مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە چوار هەزار فەرمانبەر هاوکات هەم دەوام دەکەن، هەم خانەنشینن و مووچەی خانەنشینییەکەشیان وەردەگرن.", "summary": "راپۆرتی دووەمی چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستانە و وا بڕیارە رۆژی ٤ ـی ئایار لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندی راپۆرتەکە کە بەشێکی پێکدێت لە پێداچوونەوە بە لیستی خانەنیشانی حکومەت و لەنێویشیدا خانەنشینی پێشمەرگە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0305202128", "category": "kurdistan", "summary_length": 242, "article_length": 1565, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 696}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ١١ ـی ئایاری ٢٠٢٢، لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی تۆپبارانکردنی ناوچەی سیدەکانی لەلایەن ئێرانەوە کرد و گوتی، \"پێویستە لەبری زمانی هەڕەشە و رووبەڕووبوونەوە پەنا بۆ گفتوگۆ ببردرێت و سەروەریی عێراق پێشێل نەکرێت. \" بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزینی لە سنووری ناحیەی سیدەکان کرد. لەوبارەیەوە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"تۆپبارانەکە دوورە لە ئاوەدانی. \" وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت دەکاتەوە کە \"نابێت خاکی عێراق وەک پێگە و شوێنێک بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکان بەکار بهێندرێت. \" فەرماندەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە رووداوی راگەیاند، ئێران بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی سنوورییەکانی گەڵاڵە و ناوچەی بەربزین، لە سنووری سیدەکان، تۆپبارانکراوە.", "summary": "بەیانی ئەمڕۆ ئێران لە رێگەی درۆن و تۆپبارانەوە هێرشی کردە سەر سنووری سیدەکان. هەروەها عێراق سەرکۆنەی تۆپبارانکردنی ناوچەکە دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1105202215", "category": "kurdistan", "summary_length": 129, "article_length": 823, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 361}, {"article": "شاناز نەقشبەندی، گوتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەڵەبجە دوو نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا تەرخانکراون، ئەوانیش نەخۆشخانەکانی وەفا و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایین، بەڵام هەردوو نەخۆشخانەکە پڕبوون لە تووشبووی کۆرۆنا و توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە. گوتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر شوێنی دیکەش بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دابیبنبکرێت، پزیشکیان نییە و تەنانەت زۆربەی ئەو پەرستار و پزیشکانەشی کە خزمەتی تووشبووانی کۆرۆنا دەکەن خۆبەخشن. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاژێری رابردووی چاکبوونەوە، تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١١٣٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ٢٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارەکە لە ٢٤ کاژێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ٣٦ تووشبوووی نوێ، ٢١ چاکبوونەوە و ٢ کەیسی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراون. ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٧٨ هەزار و ٢١٦ تووشبووی تۆمارکراوی کۆرۆنا هەن کە ٤٣ هەزار و ٨٥٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٥٠٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "گوتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، نەخۆشخانەکانیان پڕبوون لە تووشبووی کۆرۆنا و چیدی توانای وەرگرتنی تووشبوویان نەماوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0211202010", "category": "kurdistan", "summary_length": 122, "article_length": 996, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 460}, {"article": "لە رێوڕەسمی وەرگرتنی هاوکارییەکاندا عەمید روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند، سوپاسی رۆڵ و دۆستایەتی هاوپەیمانان دەکەین کە قۆناخ بە قۆناخ لەگەڵمانن، پێشمەرگەش وەکو هێزی هاوپەیمان و شەڕکەر سوودی زۆری لە هاوکارییەکان بینیوە و هاوکارییەکانیان بەرز دەنرخێنین و داوادەکەین بەردەوامبن. هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە ٥٠ هەمەری دژەگوللە، ٢٩ بارهەڵگر، ٢٣ شۆفڵ و حەفارە، ٢١ تەنکەری سووتەمەنی، ١٦ تەنکەری ئاو و ١٠ بارهەڵگری رزگارکەر. عەمید روکن هۆشمەند حەیدەر گوتی، \"پێویستە فەرماندەکانمان رێنوێنیی تەواویان بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکان هەبێت و کارەکانی تیمی راوێژاکاریی لۆجیستی هاوپەیمانانیش بەرز دەنرخێنین و سوودمان لە رێنوێنییەکانیان بینیوە\". هاوکات عەقید تاد بورز، گەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان رایگەیاند، شانازییەکی گەورەیە لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدام و ئێمە و پێشمەرگە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە. عەقید تاد بورز ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە وەکو هاوپەیمانان پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین و ئێمە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە و تێدەکۆشین بۆ لەناوبردنی ئەو دوژمنە و گوتیشی\" هاوپەیمانان بەردەوامدەبێت لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و هیوادارین سوودێکی باش لەو هاوکارییانە ببینن لە داهاتوودا و داوا دەکەین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان دەکەن، بەهەمانشێوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانە بکەن\". رۆژی ٢٨ - ٠٧ - ٢٠٢١ هاوپەیمانان نزیکەی ٦٠ هەمەڕ، بارهەڵگر و ئەمبوڵانس لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کران. لیوان قارەمان دەڵێ: \"ئەو هاوکارییانە بەردەوامدەن\". مانگی رابردوو کۆلۆنێل تۆد بورۆوس، جێگری بەڕێوەبەری گرووپی راوێژکارانی سەربازی لە تویتەر لەو بارەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پێدانی راوێژ و پاڵپشتیکردنی \"پێشمەرگەی هاوبەشمان\" بۆ تێکشکاندنی داعش. ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی ٢٦ - ٠٧ - ٢٠٢١ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ٥٠ هەمەری سەربازیی، سێ تانکی ئاو و ٢٥ بارهەڵگری مامناوەندی رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد. لەو بارەوە سەنتەرى ميديایی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی هاوپەیمانان پێشکێش بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن، بەشێک لەو هاوکارییانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان واژووی پێدان و وەرگرتنی ئەو هاوکاریانە لە لایەن هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. \" ئەم پرۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە دەستیپێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.", "summary": "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی هاوکارییان پێشکێشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ئەمڕۆ هاوکارییەکان لە بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە رادەست کران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/080920211", "category": "kurdistan", "summary_length": 151, "article_length": 2357, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 1075}, {"article": "رۆژی سێشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد. لە راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان. بەپێی راگەیێندراوەکە، باڵیۆزی نوێی کەنەدا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و کورتەیەکی دەربارەی بەرنامە و چالاکییەکانی کەنەدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیادا نیشاندا. هاوکات گریگۆری گالیگان ستایشی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. پرۆسەی سیاسیی لە عێراق، شەڕی داعش و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات. لە کۆبوونەوەیاندا، باڵیۆزی نوێی کەنەداش ستایشی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/080320228", "category": "kurdistan", "summary_length": 181, "article_length": 961, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 419}, {"article": "دیار ئازاد و ئاگرین پێشڕەو ٤٠ رۆژە لە کەمپی داخراوی کۆسن بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام گەڕانەوەشیان هێندەی چوونیان بە رێگەی نایاسایی قورس بووە. هەردوو گەنجەکە خەڵکی شاری چەمچەماڵی باشووری کوردستانن و لەبارەی دۆخی خۆیانەوە بەشداریی بەرنامەی \"رێیا سۆر\"ی رادیۆی رووداویان کرد. دیار ئازاد گوتی، \"دەمانەوێت بگەڕێینەوە، بەڵام ٤٠ رۆژە لە یۆنان گیرمان خواردووە و ناتوانین بگەڕێینەوە، چونکە لە کەمپی دوورگەی کۆسین کە وەکو گرتووخانەیەکە. تەنانەت گرتووخانە لەو باشترە، لەبەر ئەوەش هەر کە هێندراین بۆ ئێرە، دوای سێ - چوار رۆژ لێکۆڵینەوە، بزمار و چەکوشیان بۆ هێناین و داوایان لێکردین بە دەستی خۆمان شاشەی مۆبایلەکانمان بشکێنین. من کە شکاندم، شاشەکەیشی سووتا بۆیە ناچاربووین لەنێو کەمپ مۆبایلێکی دیکە بە ٢٠٠ یۆرۆ بکڕین و کامێرایشی نییە\". بەربەستەکانی پێش گەڕانەوەی کۆچبەرەکان بۆ هەرێمی کوردستان لەبارەی هۆکاری نەگەڕانەوەیان دیار ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتێکدا ژمارەیەک کۆچبەری دیکەیش لەگەڵیان بوون و لەسەر خواستی خۆیان گەڕێندراونەتەوە، بەڵام تەنیا ئەو و کەسێکی دیکە هێڵدراونەتەوە. ئەو کۆچبەرە ئاماژەی بەوەش کرد، \"پێمان گوتراوە: دەبێت ساڵێک و هەشت مانگ لە کەمپەکەدا بمێننەوە، دواتر ئازاد دەکرێن و دەتوانن بگەڕێنەوە. نە کەسمان کوشتووە نە قاچاخچیین و نە ماددەی هۆشبەرمان بەکارهێناوە. تەنیا پەنابەرین. داوامان کردووە لە رێگەی \"IOM\"وە [رێکخراوێکی نێودەڵەتیی کۆچ] بگەڕێینەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام دەڵێن: ئێوە پێشتر لە ئەڵمانیا گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئێمە ناتوانین بتانگەڕێنینەوە و ئەمە کاری پۆلیسە. بە پۆلیس دەڵێین، ئەوانیش دەڵێن: کاری IOMـە. ٤٠ رۆژە یاریمان پێدەکەن و دواتریش وەڵاممان نادەنەوە. پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عێراقیشەوە دەکەین، بە هەمان شێوە هاوکاریمان ناکات. ئەوانیش پێمان دەڵێن: بێزارمان مەکەن و ئەوەندە پەیوەندیمان پێوە مەکەن\". دیار بێهیوا بووە و دەڵێت، \"نازانین پەیوەندی بە کێوە بکەین لە کاتێکدا باڵیۆزخانە بۆ ئەوەیە کاتێک پەنابەرێک کێشەیەکی هەبێت بە هانایەوە بڕوات، بەڵام ئەمانە هیچ وەڵامێکمان نادەنەوە. هەفتەی یەک جار پەیوەندیمان پێوە کردووە، ئەویش لێمان تووڕە دەبن و کات نادەن قسەیان لەگەڵ بکەین و بە یەک خولەک کۆتایی بە قسەکردن دەهێنن. دەڵێن نووسراوتان بۆ دەکەین و تاوەکو ئێستا هیچیان نەکردووە و پاسپۆرت و هەموو نووسراوی پێویستمان پێیە\". بەرنامەی \"رێیا سۆر\" لەسەر ئەو کەیسە پەیوەندیی بە باڵیۆزخانەی عێراق لە یۆنان کرد، ئەوان ئاماژە بەوە دەدەن کە پێویستی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیس هەیە، چونکە دیار و ئاگرین پێشتریش لە ئەوروپا بوون و جیاوازە لەگەڵ کەیسێکی دیکە کە یەکەم جار هاتبێتە یۆنان و داوای گەڕانەوە بکات. کۆنسوڵخانەی یۆنان بە رووداوی راگەیاند، \"ئەگەر پاسپۆرتیشیان پێویست بێت بۆیان دروستدەکەین. چاوەڕێی پۆلیسین کاروباری پێویست بکات و بە هاوئاهەنگی بیانگەڕێنینەوە. ئەوەی پێیان گوتراوە ساڵێک و هەشت مانگ لە کەمپ دەمێننەوە راست نییە\". هۆکاری گەڕانەوەی کۆچبەرەکانی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان دیار ئازاد ئاماژە بەوە دەکات پێشتریش لە ئەوروپا بووە. ساڵی ٢٠١٥ بە رێگەی نایاسایی لە تورکیاوە چووەتەوە ئەڵمانیا و ساڵی ٢٠١٧ گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، \"لە ئەڵمانیا هیچ کارێکم نەدەکرد، تەنیا خولی زمانم بینی و بۆم نەگونجا. دوای دوو ساڵ، بە فەرمی لە رێگەی ' IOM ' ـەوە گەڕابوومەوە\". دیار ئازاد کەمپی کۆس بە گرتووخانە ناودەبات و پەشیمانیی خۆی دەردەبڕێت کە بۆ دووەم جارە لە رێگەی نایاساییەوە هەوڵی داوە بچێتە ئەوروپا. ئەو کۆچبەرە باس لەوەش دەکات و سوێند دەخوات، \"ئەوەی نەهامەتی، دەردەسەری و ناخۆشی بێت دێتە سەر رێگەت. هەموو ناخۆشییەکانی ژیان دێنە سەر رێگەت. رێگە نەما تاقیی نەکەینەوە. دوا رێگە ئەم دەریایە بوو، ئەوەیش ئەنجامەکەی، تاوەکو کەوتینە نێو ئەم گرتووخانەیەوە. بۆ هەر کەسێک باس بکەیت، تاوەکو خۆی نەیبینێت باوەڕت پێناکات. هیوام وایە کەس ئەو رێگەیە تاقی نەکاتەوە و ئەوەی بەسەرمان هات بەسەر کەس نەیەت، کە لە مردن گەڕاینەوە\". دیار بە پەشیمانییەوە گوتی، \"هەموو مرۆڤێک هەڵە دەکات. دووەم جارە ویستمان بگەینە ئەوروپا و بەشکوم ژیانێک دابین بکەین، بەڵام ژیان لە کوردستان زۆر زۆر لە ئێرە خۆشترە و زۆر ئاسوودەتر دەژییت کە هیچ کەسێک حەقی بەسەر تۆوە نییە، بەڵام ئێرە هیچ شتێکمان بۆ ناکرێت. نەک لە ئەڵمانیا، لە هەر وڵاتێکی ئەوروپی بیت تۆ کەسێکی بێگانەیت، تەنانەت ئەگەر رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیشت هەبێت\". دیار و ئاگرین دۆخی نێو کەمپی کۆس بە هۆکاری بڕیاری ئەمجارەی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان دادەنێن. دیار دەڵێت، \"ئێرە ئەگەر ئەوروپا بێت و خەڵک بەو شێوەیە باسی دەکات، لای خۆمان لە گوندەکان بژین زۆر زۆر لە ئێرە خۆشترە. بەڕاستی هیچ ژیانێکی تێدا نییە. ئێمەیان لە کابینەیەک داناوە نە پەنجەرەی پێوەیە و نە هیچ\". دەشڵێت، \"تەنانەت جلێکیشیان بە ئێمە نەداوە و هیچیان بۆ نەکردووین. بە کڕینیش بێت دەستمان ناکەون. چەندە لەبەر سەرما هەوڵدەدەین جل بکڕین، نییە. لەنێو کەمپیش نییە و ناتوانین دەریشکەوین، چونکە کەمپەکە داخراوە. داوامان لە IOM و پۆلیسی ئێرەیش کردووە تاوەکو بتوانین جل بکڕین، ئەوانیش وەڵاممان نادەنەوە و کەشوهەوایش زۆر زۆر ساردی کردووە و دۆخمان زۆر زۆر خراپە. بۆیە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم لە هەر رێیەکەوە بێت بمانگەڕێنێتەوە و مەمنوونی دەبین\". ئاگرین پێشڕەو باسی لەوە کرد، یەکەم جار کە گیراون \"پۆلیس زۆر سووکایەتیی پێکردوون، رووتیکردوونەتەوە و لێیداون و زۆر ئازار دراون\". دەشڵێت، لە ٣٥ کەس تەنیا ئەو دووانەیان ماون و لەو دوورگەیە دەستبەسەرن. ئاگرین پێیوایە شوێنی مانەوەیان کەمپ نییە، بەڵکو گرتووخانەیە و هەر بە ناو کەمپە، چونکە بە گوتەی خۆی \"هیچ پێداویستییەکی تێدا نییە\". ئەو گوتیشی، \"جلمان هەر ئەو جلەیە کە ٤٠ رۆژە لەبەرماندایە و هەر دەیشۆین و دەیکەینەوە بەرمان. ئاو گەرم نییە. رۆژانە دوو کاژێر ئاو بەردەدەنەوە و دەبێت بەو ئاوە ساردە خۆمان بشۆین\". بە گوتەی ئاگرین، لە هەر کابینەیەکدا ٥ - ٧ کەسی تێدایە. دۆخیان زۆر خراپە و کەمپەکە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەسی تێدایە و ئەوان لەگەڵ کۆمەڵێک پاکستانی و ئەفریقاییدان و هیچ هاوزمانێکیان نییە و لەنێو کەمپدا وەکو ئەشکەنجەیەک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەیانگوازنەوە. ئاگرین پێشڕەو تاوەکو پۆلی ٩ی خوێندووە و دەستبەرداری خوێندن بووە و دەستی کردووە بە کرێکاری. پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٨ لە رێگەی کۆچی نایاساییدا بۆ ئەوروپا دەستبەسەرکراوە و دوای ١٥ رۆژ مانەوە لە یەکێک لە کەمپەکانی ئەسینا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان. ئەو کۆچبەرە کوردە دەڵێت، \"لەگەڵ رێزمدا، خەڵک تەنیا بەدوای قەرەباڵخی کەوتووە. ئەوروپا ئەوە نییە. ئەوەی بینیم هیچ نییە. هەزار ئەوروپا ناکاتە کوردستانی خۆم. بۆیە دەمەوێت بگەڕێمەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوە هاورکاریمان بکات\". دیار ئازاد لە هەرێمی کوردستان پێشمەرگە بووە و ئاماژە بەوە دەکات کە دەیەوەێت بگەڕێتەوە و دەست بە پێشمەرگایەتی بکاتەوە. دەشڵێت، \"جاری دووەم کە هاتم بۆ ئەوروپا، دەستم لە پێشمەرگەیاتی هەڵگرت. دەمەوێت بگەڕێمەوە سەر دەوام و پێشمەرگایەتیی خۆم، چونکە ئێستا لەم کەمپەدا لە دوخێکی زۆر زۆر خراپداین\". بەرلەوەی ببرێن بۆ کەمپی داخراوی کۆس، دیار و ئاگرین لە رێگەدا چۆن گیریان خوارد؟ دیار و ئاگرین و ٣٣ کۆچبەری دیکە کاتێک لە کەناراوەکانی تورکیا بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون، چەند رۆژێک لە دوورگەیەکی یۆنان گیردەخۆن، لەوبارەوە دیار گوتی، \"زیاتر لە ٤٠ رۆژ پێش ئێستا کاتێک لە تورکیاوە کەوتینە رێ، دوای دوو شەو و دوو رۆژ شەپۆلێکی زۆر لێیداین و یەختەکەمان شکا و کەوتینە دوورگەیەکی چۆڵ کە لێمانەوە نزیکبوو. دوای دوو شەو و دوو رۆژ مانەوەش لە دوورگەکە بەبێ نان و ئاو، لەلایەن IOM و پۆلیسی یۆنانەوە هاوکاری کراین. ٣٥ کەس بووین، هەموومان کورد بووین، خێزان و منداڵیشمان لەگەڵ بوون. ئەوان دوای ئەوەی هێنرانە کەمپی کۆس، دوای نزیکەی ١٠ رۆژ لە فڕۆکەخانەی ئەسیناوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان\".", "summary": "دوو گەنجی کۆچبەری کورد دوای ئەوەی لە رێگەدا بۆ ئیتاڵیا لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە دەستگیردەکرێن و دەبرێنە کەمپێکی داخراو و کامێرای مۆبایلەکانیان دەشکێندرێن تاوەکو دۆخی نێو کەمپەکە بە جیهان نەگەیێنن، بڕیار دەدەن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان. یەکێک لەو کۆچبەرانە دەڵێت، دەیەوێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و ببێتەوە پێشمەرگە، بەڵام یۆنان رێگە نادات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2809202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 341, "article_length": 6789, "summary_token_count": 158, "article_token_count": 3126}, {"article": "دوێنێ لە رووداوێکدا لە چیای مەتینا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوتی دیکەش بریندار بوون، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە پەڕەی فەرمییان لە فەیسبووک سەرکۆنەی رووداوەکە دەکەن، هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت. لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت لە هاوکاری و کاری پێکەوەیی دەکات بۆ دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەکە. دوێنێ کاژێر ٠٢: ٠٠ ـی بەرەبەیان لە چیای مەتینا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید و حەوتی دیکەش بریندار بوون، وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی رووداوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، \"هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە. \" لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لەبارەی رووداوەکەی سنووری ئامێدی رایدەگەیێنێت\" هێزەکانی عێراق و پەدەکە کەوتوونەتە جووڵە و هێرشیان کردووەتە سەر کەمپێکی گەریلا، بۆ ئەوەی زیاتر نەیەنە پێشەوە، گەریلا گوللەی هۆشداریی تەقاندووە\". هەروەها پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە دەڵێت، \"به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ين كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تينا له سنوورى ئامێدى كرديانه سه‌ر پێشمه‌رگه\" مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان \"بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه و شەرمەزار\" دەکات و داوای یەکدەنگیی دژی \"ئەم دەستدرێژییە\" دەکات. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکات \"بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بووەستنەوە\".", "summary": "باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا \"بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە کوشندەکەی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە هاوپەیمانە ئازاکان\"ـیان دەکات و دەڵێت، پاڵپشتی لە \"هاوڕێکانمان\" لە هەرێمی کوردستان دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060620216", "category": "kurdistan", "summary_length": 185, "article_length": 1609, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 714}, {"article": "ئیڤان لەگەڵ شڤان و برایەکی دیکەی دوو رۆژە تووشی سکچوون و رشانەوەیەکی زۆر بوون، دۆخی تەندروستییان وەکو زۆرینەی نەخۆشەکانی دیکە باش نییە، ئیڤان محەممەد بە رووداوی گوت: \"لە دوێنێوە تووش بووم، سکم زۆر ئازاری هەبوو، براکەشم وەکو من تووشبووە، دۆخی زۆر خراپە، لە قوتابخانەکەشمان دوو منداڵی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون. \" رۆژانە ٤٠ بۆ ٧٠ نەخۆش لە گەڕەکانی قەڵادزێ و بەشێک لە گوندەکانی دەوروبەری رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن. فاتمە ئەحمەد، کەسوکاری یەکێک لە تووشبووەکانە و دەڵێت، \"کە هێنامان بۆ نەخۆشخانە هەر دەڕشایەوە و هیچی پێ نەدەخورا. دوێنێ بوورایەوە و زۆر بێتاقەت بوو، جگە لە خۆی، برایەک و خوشکەکەشی تووشی هەمان نەخۆشی بوون. \" فەرەیدوون ئیسماعیل، کەسوکاری نەخۆشێکی دیکەیە و باسی لەوە کرد، منداڵەکەی دۆخی زۆر خراپ بووە و سەرەتا هەستی بە رشانەوە و بێتاقەتی کردووە، دەشڵێت، \"هەندێک شرووب و دەرمانیشم بۆ وەرگرت بەڵام سوودی نەبوو، بۆیە هێنامە نەخۆشخانە. \" تاوەکو ئێستا سێ لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزی قەڵادزێ، راپەڕین، سلێمانی و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری نەخۆشییەکە کردووە، بەڵام نەگەیشتووەنەتە هیچ ئەنجامێک. حەسەن محەممەد، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزیی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند: \"بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئێمە بابەتەکە پەیوەندیی بە ئاوەوە نییە، چونکە لە سێ تاقیگەی قەڵادزێ، راپەڕین و سلێمانی پشکنینمان بۆ ئاوی قەڵادزێ کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە گرفتەکە ئاو نییە. هەروەها هۆکارەکە خواردنیش نییە، ئێستا تەنیا ئەوە ماوە لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسەکان بکەین، چونکە ئەوانیش هۆکارن بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسەکە. \" بەڕێوەبەری تەندروستیی قەڵادزێ دەڵێت، گومان دەکەن هۆکاری نەخۆشییەکە \"ڤایرۆسی رۆتا\" بێت، بەڵام هێشتا ئەوە گومانە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. د. ئازاد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشانەی قەڵادزێ باسی لەوە کرد: \"نەخۆشییەکە لە هەموو تەمەنەکان تۆمارکراوە، بەڵام زۆرینەیان منداڵن، بەپێی ئامارەکانی ئێمە رۆژ هەبووە ١٩٠ کەس سەردانی نەخۆشخانە و یەکە تەندروستییەکانیان کردووە، هەموو نەخۆشەکان بە سکچوون دێنە نەخۆشخانە، بەشێکیشیان رشانەوەیان لەگەڵدایە و بەشێکیشیان تایەکی بەرزیان هەیە، ئەوەی کە لە هەموویاندا هاوبەشە سکچونێکی بۆن ناخۆشی زەردە. \" بەپێی گوتەی تەندروستیی قەڵادزێ، تاوەکو ئێستا هیچ کەس بە نەخۆشییەکە نەمردووە، بەڵام بۆ خۆپارێزیی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە، دەبێت هاونیشتیمانییان خۆیان لە خواردنی سەردانەپۆشراو بپارێزن و جگە پاکوخاوێنی و زوو زوو دەست شوشتن، دەبێت ئاوی کوڵاویش بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە. بەرنامەی بەرپرسیاری رۆژی دووشەممە ٠٧ - ٠٢ - ٢٠٢٢ ـی تۆڕی میدیایی رووداو تایبەت بوو بەو باباتە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی راپەڕین، د. سۆران سابر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و حوسێن عەبدوڵڵا کە باوکی چوار منداڵی تووشبووی ڤایرۆسەکەیە میوانی بەرنامەکە بوون. حوسێن عەبدوڵڵا گوتی، \"سێ رۆژە چوار منداڵم تووشی سکچوون و رشانەوە بوونە، تەندروستیی یەکێک لە منداڵەکانم خراپە تاوەکو تەندروستیی راپەڕین هیچی لەسەر نەخۆشییەکە پێنەگوتین، نەماندەزانی نەخۆشییەکەیان چییە. تووشبووەکان تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ ١٨ ساڵین. \" دکتۆر دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، \"لەماوەی هەشت رۆژدا هەزار و ١٦ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، بەشێکیان لە دوای وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، بەڵام ٣٨ نەخۆش ئێستا لەژێر چاودێری چڕدان. \" بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین دەشڵێت، \"دوای پشکنین بۆ ١٤ نەخۆش، دەرکەوتووە ١٠ کەسیان رۆتا ڤایرۆسیان هەیە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە، تاوەکو مانگی یەکی ئەمساڵ ڤاکسینی رۆتا ڤایرۆسمان هەبوو، بەڵام ئێستا نەماوە و لەچاوەڕوانی ناردنی بەشە ڤاکسینی رۆتاین لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو کاتە ئێمەش دابەشیدەکەین بەسەر نەخۆشەکانمان. \" دکتۆر سۆران سابیر کە وەکو پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بەشداری لە بەرنامەکەدا کردبوو باسی لەوە کرد، \"رۆتا ڤایرۆس زیاتر تووشی منداڵان دەبێت، ساڵانە بەهۆی رۆتا ڤایرۆسەوە نیو ملیۆن منداڵ لە جیهاندا گیانلەدەستدەدەن، ڤایرۆسەکە بەهۆی پاشەرۆوە دەگوازرێتەوە، کاتێک منداڵ بەباشی پاکناکرێتەوە، یاخود دەست دەخانە ناو دەمی تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت. ڤایرۆسەکە کەمتر لە رێگەی هەناسەدانەوە دەگوازرێتەوە، بەڵام تووشبووانی بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن و ڤاکسینی چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکەش هەیە. \"", "summary": "زیاتر لە هەزار کەس لە قەلادزێ بەهۆی ڤایرۆسێکەوە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن، زۆربەی تووشبووەکان منداڵن و بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە لە نەخۆشخانەن، نەخۆشییەکە ماوەی هەفتەیەکە لە قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە، رۆژانە ٤٠ بۆ ٧٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0702202222", "category": "kurdistan", "summary_length": 235, "article_length": 3791, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 1798}, {"article": "ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقەی لێکراوە بارهەڵگر بووە. عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە \"بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە. \" دوای ئەوەی تەقەی لێکراوە، شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کە تاکسی بووە. بۆیە هەردووکیان وەرگەڕاون. شۆفێری بارهەڵگرەکە کە بە گوللە برینداربووە، بە گوتەی قدووری، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە. هاونیشتمانییە بریندارەکە لە نەخۆشخانە", "summary": "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان لەنزیک شارۆچکەی باوەنوور، تەقە لە ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییەک کراوە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و هاونیشتمانییەکەش برینداربووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1311202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 451, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 217}, {"article": "سێ لەو چالاکڤانانە بە ناوەکانی فەرهاد موسا پوور، فەرەیدوون موساپوور و بەهمەن یوسفزادە خەڵکی شارۆچکەی رەبەتی سەر بە سەردەشت بوون و لە شاری ورمێ دەستبەسەرکرابوون. هەریەکەیان بە دەستەبەری ٥٠٠ ملیۆن تمەن ئازادکران. ئەو سێ کەسە دوای ئازادکردنیان لەلایەن کەسوکاریان و هەندێک لە دانیشتووانی رەبەت پێشوازیان لێکرا. ئەوان رۆژی ٩ - ١ - ٢٠٢١ بەتۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکرابوون. فەرەیدوون موساپوور لە بەڕێوەبەران و مامۆستای زمانی ئینگلیزی ناوەندی فێرکاریی زمانی رێزمان بوو. بەهمەن یوسفزادەش خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری شاری مەهابادە. بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئێران رۆژی ٧ی مارسی ٢٠٢١ چوار گیراو دیکە بە ناوەکانی سۆران حوسێنزادە، سیروان نووری، شەپۆل خزری و ئەفشین مام ئەحمەدی، کە دانیشتووی مهابادن، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران. ئەوانیش لە ورمێ لە زینداندا بوون. لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ چالاکڤان، خوێندکار و هاووڵاتیی سڤیل لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکراون، کە زۆربەیان هێشتا لە زیندانن.", "summary": "حەوتی لەو چالاکڤانانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە دوو مانگی رابردوودا دەستبەسەر کرابوون، رۆژی یەکشەممە بەدەستەری ئازادکران، تاوەکو کاتی دادگاییەکانیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/080320213", "category": "kurdistan", "summary_length": 149, "article_length": 1018, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 458}, {"article": "فەهیما قاسم بە رووداوی گوت، \"ماڵی ئێمەیان سووتاند، لەوێ هیچ شتێکمان نییە، ناتوانین بەوشێوەیە بگەڕێینەوە، ئەگەر بڕۆینەوە شوێنێکمان نییە تێیدا بژین، با لێرە بمرین و ئێرە بۆ ئێمە باشترە. \" ئیبراهیم خەلیل، ئاوارەیەکی دیکەی شنگالە و باسی لەوە کرد، \"پێنج بۆ شەش حیزب لەوێ هەن، ئێمەی هاووڵاتی نازانین لەگەڵ کامەیان بین، جگە لەوەش ماڵ و حاڵمان هیچ نەماوە و هەمووی تێکچووە، کەسیش نییە خەمێکی بخوات و چاکی بکاتەوە و هەر کەسە و بە کێشەی خۆیەوە خەریکە. \" کارگێڕی پارێزگای نەینەوا باس لەوە دەکات، ئەگەری جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کێشەی دارایی بوو بۆ پێکهێنانی لیوایەکی سوپا بۆ ئەوەی خەڵک بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆیە ئەوە بووەتە دەرفەت بۆ چەند لایەنێکی سیاسی کە رێگری لە جێبەجێنەکردنی ئەو رێککەوتنە بکەن. نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا باسی لەوە کرد، \"پێکنەهێنانی لیوایەکی پۆلیس لە کوڕانی دەڤەری شنگال تایبەت لە کەسوکاری ئێمەی ئێزدییان بەهۆی کێشەی داراییە بەپێی ئەوەی من لە وەزیری ناوخۆ تێگەیشتووم. من راستگۆبم لەگەڵ کەسوکاری خۆم، تاوەکو ئەو ئاوارانە لەنێو کەمپەکاندابن، ناوچەکانیان ئاوەدان ناکرێتەوە، ئەگەر نەگەڕێنەوە دەڤەرەکە ئاوەدان ناکرێتەوە. ئێستا ئێمە کۆمەڵگەیەکی تەواومان هەیە بە ژێرخانەوە، بەڵام بەداخەوە لەنێودەچێت بەهۆی ئەوەی کەس لەوێ نییە. \" بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک، لەنێوان ١٥ کەمپدا لە کۆی ١٣٥ هەزار و ٨٤٤ ئاوارە لە دهۆک، تەنیا ٣٣ هەزار و ٧٢٤ کەس گەڕاونەتەوە شنگال، بەڵام تاوەکو ئێستا ١٠٢ هەزار و ١٢٠ کەس لەنێو کەمپەکاندا ماون.", "summary": "فەهیما قاسمی تەمەن ٣٨ ساڵ کە خەلکی شنگالە و هەشت ساڵە لە کەمپی شاریا ئاوارەیە، هاوژین و کوڕەکەی نەخۆشی دەروونییان هەیە. لە کاتی هێرشی داعش ماڵیان سووتێندرا، تاوەکو ئێستا ماڵەکەی خۆی نەبینیوەتەوە و دەڵێت، تاوەکو شنگال ئارام نەبێتەوە، ناگەڕێنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2804202233", "category": "kurdistan", "summary_length": 244, "article_length": 1411, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 674}, {"article": "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ - ١ - ٢٠٢٢ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە: \"تەقدیرێکی زۆرم هەیە بۆ دواهەمین نەبەردی و گیانفیدایی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کە توانییان تیرۆریستە داعشە هەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێران دەستگیربکەنەوە. \" جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: \"تیرۆریستانی داعش دەیانویست لە رێگەی دروستکردنی رووداوێکی ئاڵۆزەوە ئارامیی ناوچەکە بشێوێنن و ریزەکانی خۆیان پتەو بکەنەوە. هاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدانی ئۆپەراسیۆنەکە دەردەبڕین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. \" دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادان، رۆژی چوارشەممە ٢٦ - ١ - ٢٠٢٢ هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، دەستیان بەسەر زیندانی سینا لە گەڕەکی غوێرانی شاری حەسەکەدا گرتەوە. قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوەی لە حەسەکە روویدا هەموو لایەک لە هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، \"ئەم رووداوە پێمان دەڵێتەوە کە داعش هێشتا مەترسییەکی زیندووە و دەبێت لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لەئامادەباشیدا بین. ئەرکی هەمووشمانە بەرەنگاریان ببینەوە. \" هەسەدە دەڵێت، نزیکەی ١٠ هەزار شەڕڤان لە هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانەکە و رووبەڕووبوونەوەی ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردە سەر گرتووخانەکە بەشداربوون. بە گوێرەی راگەیێندراوی مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، دەوروبەری کاژێر ٠٧: ٣٠ی ئێوارەی رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم، داعش ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسیکلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک دەروازەی گرتووخانەکە تەقاندەوە. دواتر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پاسەوانی بەندینخانەکە و چەکدارانی داعش کە لە باشووری شارەکەوە چووبوونە نزیک گرتووخانەکە دروستبوو. دوای ئەوە، چەکدارانی داعش سێ تانکەری نەوتیان لە نزیک زیندانەکە تەقاندەوە بۆ ئەوەی دووکەڵ ئاسمان داپۆشێت تاوەکو فڕۆکە جەنگییەکان نەیانبینن و نەتوانن بۆردوومانیان بکەن. هاوکات لەگەڵ ئەوە، ئەندامانی داعشی نێو زیندانەکە دەستیان بە یاخیبوون و رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کرد، هێرشیان کردە سەر تیمە پزیشکی و چێشتلێنەر و پاسەوانەکانی نێو زیندانەکە و هەوڵی هەڵاتنیان دا. بە گوێرەی هەسەدە، لانیکەم ٢٠٠ چەکداری خۆکوژ لە هێرشەکەدا بەشداربوون، بەشێکیان لە ناوچەکانی سەرێ کانی، گرێ سپی و عێراقیشەوە چووبوون. لە گەڕەکەکانی غوێرانی رۆژهەڵات، زهوور و گۆڕەپانی پانۆڕاما، شەڕوپێکدادانی قورس روویدا. لانیکەم ١٧٥ ئەندام و چەکداری داعش کوژران. ١٦٠ یان ئەو چەکدارانە بوون کە لە دەرەوەوە هێرشیان کردبووە سەر زیندانەکە و ١٥ی دیکەش ئەوانە بوون کە هەوڵیاندا لە زیندانەکە هەڵبێن. ٢٧ شەڕڤانیش لە شەڕەکەدا شەهید بوون.", "summary": "جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە شەڕڤانان دەکات لە بەرامبەر ئەو شەڕەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە شاری حەسەکە کردیان و دەشڵێت، ئەو رووداوە ئاماژەیە بەو راستییەی کە هێشتا داعش مەترسییەکی گەورەیە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش لەئامادەباشیدا بن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2701202226", "category": "kurdistan", "summary_length": 281, "article_length": 2366, "summary_token_count": 126, "article_token_count": 1062}, {"article": "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بارانی بەلێزمە لە سێوازی باکووری کوردستان باری، پێشبینی دەکرێت تاوەکو نیوەشەو بەردەوام بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی رایگه‌یاند، ئاسمانی ئەو ٥ پارێزگایە به گشتیی نیمچه‌هه‌ور و ماوه ماوه‌ش تەواو هه‌ور ده‌بێت و له دوای نیوه‌ڕۆشه‌وه له ئاگری، ئه‌رزه‌ڕۆم و ده‌وروبه‌ری قارس، ئیدر، ئه‌رده‌خان بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت. سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، کەشناسی دەڵێت: \"پله‌ی گه‌رما ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵده‌كات و بۆ رەشەبا دەگۆڕدرێت\". پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره‌بن: ئه‌رزنجان ٣٧، ئیدیر ٣٦، ئاگری ٣٤، ئه‌رزه‌ڕۆم ٣٣، قارس ٣١ و ئه‌رده‌خانیش ٣٠ پله. ئەمە لەکاتێکدایە نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا به‌مجۆره بوون: قارس و ئه‌رده‌خان ١٠، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری ١٣، ئیدر و ئه‌رزنجانیش ١٩ پله. بەگشتی ئەمساڵ لە باکووری کورستان و تورکیا رێژەی بارانبارین کەمبووە و وشکەساڵی تەنگی بە بەشێک لە جووتیاران هەڵچنیوە. بەڵام لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە بارانی بەلێزمە و تەرزە دەبارێت.", "summary": "بەگوێرەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی تورکیا، شەپۆلێکی باران و هەورەبرووسکە پارێزگاکانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قارس، ئاگری، ئیدیر و ئه‌رده‌خانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/040720218", "category": "kurdistan", "summary_length": 161, "article_length": 1010, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 454}, {"article": "نه‌هشه‌ت سه‌لمان، گوتەبێژی پۆلیسى زاخۆ رایگه‌یاند، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێر توانیویانە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا بکەن و بیدۆزنەوە. هەروەها دەشڵێت، کەسەکە ئەمڕۆ لە بەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. رۆژی هەینی ٢٠ ـی ئایاری ٢٠٢٢، گوتەبێژی پۆلیسى زاخۆ به تۆڕى میدیایى رووداوی رایگه‌یاند، \"هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە کە ژنێک لە دەوروبەری گوندی حەسەن رەشۆل لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کوژراوە. \" لەبارەی رێکارەکانی دادپزیشکی، ئه‌میر عه‌لى، گوتەبێژی ته‌ندروستیی زاخۆ به رووداوی راگه‌یاند، \"تەرمی ژنەکە بۆ دادپزیشکی دهۆک گواستراوەتەوە. \"", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بکوژی ئەو ژنە ٤٢ ساڵەیان دەستگیکردووە کە دوێنێ تەرمەکەی لە دەوروبەری گوندی حەسەن رەشۆل لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2105202232", "category": "kurdistan", "summary_length": 151, "article_length": 540, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 245}, {"article": "فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، داواکارییەک پێشکەشی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کراوە کە هێزی پێشمەرگە پێویستی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێرییە نەوەک شەڕکەر، ئەوان داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەریان نەکردووە، بەڵکو داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێرییان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن بە بەردەوامی چاودێریی ئەو ناوچانە بکەن کە جمووجوڵی داعشیان تێدایە. جەبار یاوەر گوتی، \"ئەوەندەی ئێمە زانیومانە، ئەمریکا رەزامەندیی داوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری بۆ پێشمەرگە دابین بکرێت، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەزامەندی نەدراوە، کێشەی دواکەوتنی دابینکردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیش هەر ئەوەیە. \" بە گوتەی ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، ئێستا لە لایەن هاوپەیمانان، ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگەوە هەوڵێک هەیە کە وەزارەتی بەرگریی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رەزامەندیی بدەن ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە پێشمەرگە بدرێن. لەبارەی ئەو کەلوپەلانەی هێزەکانی پێشمەرگە پێویستیانن جەبار یاوەر گوتیشی، \"بە سوپاسەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی سەرۆکایەتیی کامێرای گەرمیبینی بۆ پێشمەرگە کڕی و مانگی پێشوو نزیکەی ٥٠ دانەیان رادەستی پێشمەرگە کراون و مەشقیان لەسەر کراوە. \" ساڵی ٢٠٢١ چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل، بوونە مایەی زیانێکی زۆری گیانی و ماددی. ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە باس لەوە دەکات، هۆکارەکانی هێرشەکانی داعش جیاواز بوون، بە درێژایی ٥٦٠ کیلۆمەتر بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێڵەکانی دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەن. ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بە تایبەتی دەکەونە ناوچەکانی دیالە، کەرکووک، سەلاحەدین و هەندێک شوێنی نزیک مەخموور. ئەوەش بووەتە ناوچەیەکی ئارام بۆ تیرۆریستان تا بتوانن بنکەکانیان تێیدا دروست بکەن. جەبار یاوەر، باسی لەوەشکرد، هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی ئەو کردە تیرۆریستییانەی چەکدارانی داعش ئەو هەلومەرجە بووە کە لە عێراقدا بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە پەیدا بووە بە تایبەتی ئەو ناکۆکییەی لەسەر چۆنێتیی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دروست بووە کە تاوەکو ئێستایش بەردەوامە. ساڵی ٢٠٢١ وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق چەند کۆبوونەوەیەکیان کرد بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بۆشاییە ئەمنییانە پڕ بکەنەوە کە لەنێوانیاندان و بڕیار درا دوو لیوای هاوبەش پێکبهێنن، بەڵام هێشتا ئەو دوو لیوایە پێکنەهێنراون. بە گوتەی ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، داعش لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ـەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەم ٢٢٩ کردەی تیرۆریستیی لە ناوچە دابڕێنراوەکان جێبەجێ کردوون. ٨٣٩ کەسیش شەهید و بریندار بوون و رفێنراون، کە بەشێکی زۆریان پێشمەرگە بوون و لە نێویشیاندا خەڵکی سڤیلیش هەن. جەبار یاوەر دەشڵێت، \"بڕیار وابوو کە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەو دوو لیوایە دابمەزرێن، بەڵام لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق نەیتوانی بودجەی ئەو دوو لیوایە لە بودجەی گشتی دابین بکات، چونکە لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ ـی عێراقدا باس نەکراوە، ئەوە بووە هۆکاری دواخستی دامەزراندنی دوو لیواکە، بەڵام ئێمە لەسەر ئەوە نەوەستاین و لە بەغدا، هەولێر و مەخموور چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد و گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە دەست بە جموجووڵ بکەین، رۆژانە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەیە. \" ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە باس لەوەش دەکات، رۆژی پێنجشەممە ٣٠ - ١٢ - ٢٠٢١ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە لای مەخموور شەش تیرۆریستی داعش کوژراون و هەندێک ناوچەیان لێ پاککراوەتەوە، هەروەها لە مانگی ١٢ یشدا بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەبووە. جەبار یاوەر ئەوەشی گوت، \"ئێمە لە کەرکووک، سەلاحەدین و دیالە رێککەوتووین چاوەڕێی دامەزراندنی لیواکان نەکەین و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراقدا بە درێژایی ئەو ٥٦٠ کیلۆمەترە هەر کاتێک پێویست بێت دەتوانین ئۆپەراسیۆن بکەین. \" ئەو دوو لیوایەی کە بڕیارە پێکبهێنرێن هەر یەکێکیان لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەس پێکدێن. بەپێی ئەو بەرنامەیەی داڕێژراوە دەبێت هەردووکیان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ـدا بچنە بنکەی مەشقی سەربازیی سوپای عێراق بۆ ئەوەی دوو مانگ مەشقیان پێبکرێت و دوای ئەوە تێکەڵ بکرێن. لیوایەکیان لە باشووری کەرکووکەوە تا ناوچەی خانەقین دەبێت و ئەوی دیکەیشیان لە باکووری کەرکووکەوە تا ناوچەی سحێلا دەبێت، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش فەرماندەیی ئەو دوو لیوایە دەکات. ئەمینداری گشتی هێزەکانی پێشمەرگە ئەوەی خستەڕوو، مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەو پارەیە دابین دەکرێت کە ئەمریکا وەک هاوکاری بە عێراقی دەدات و بەشێکی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت، بەپێی ئەو هەواڵانەی هەن، پاش پەسندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ـی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڕێک پارە بۆ پێشمەرگە دیاری کراوە کە تاوەکو ئێستا نازانرێت بە تەواوەتی چەندە، بەڵام هەندێک کەس باس لەوە دەکەن کە ٢٦٠ بۆ ٢٩٠ ملیۆن دۆلار بێت بۆ ساڵێک. پێویستیی مووچەی مانگانەی وەزارەتی پێشمەرگە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلارە، ئەو پارەیەی ئەمریکا تەنیا بۆ لیواکانە، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەدرێت.", "summary": "ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، ئەمریکا رەزامەندیی داوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری بۆ پێشمەرگە دابین بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەزامەندی نەدراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/010120226", "category": "kurdistan", "summary_length": 188, "article_length": 4458, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 2065}, {"article": "ئاوی زرێبار لە ٥٠ ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ ١٩ ملیۆن مەتر سێجا کەمیکردووە، جگە لە گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و وشکەساڵی هەڵکەندنی سەدان بیر بۆ کشتوکاڵ لە دەوروبەری زرێبار کاریگەرییان لەسەر سەرچاوەی کانیاوەکانی هەبووە. بەپێی راپۆرتی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، رووبەری ئاوی زرێبار تەنیا لە ٥ مانگدا هەزار و ٣٠٠ هێکتار کەمی کردووە، ئەگەر پێشتر لە باردۆخی زێڕینیدا زرێبار ٥٠ ملیۆن مەتری سێجا ئاوی هەبووبێت، ئێستا نزیکەی ١٩ ملیۆن مەتری سێجا ئاوی هەیە. تایبەتمەندیی زرێبار ئەوەیە کە ئاوەکەی لە بن خۆیەوە هەڵدەقوڵێت، بەپێی راپۆرتی ئەنجوومەنی سەوزی چیا ئێستا ئەم کانیاوانە کوێربوونەتەوە و جگە لەوە گۆڕانکاری کەشوهەوا و وشکەساڵییەکانیش کاریگەرییان لە کەمبوونەوەی ئاوەکەیدا هەیە. گۆلی زرێبار قوربانییەکی دیکەی پەرەپێدانی ناهاوسەنگی کشتوکاڵ لە دەوروبەری دەریاچەکە و خراپ ئیدارەدان لە بەکارهێنانی ئاو دایە. هەڵکەندنی سەدان بیر بۆ کشتوکاڵ لە دەوروبەری زرێبار و پەرەپێدانی باخداری و کشتوکاڵ، هەم ئاوی دەریاچەکەیان هەڵدەمژن و هەمیش کاریگەرییان لەسەر سەرچاوەی کانیاوەکانی زرێبار هەبووە. گۆلی زرێبار ئەگەر پەرەی پێبدرێت دەتوانێت لە چوار لای ئێرانەوە گەشتیار بۆ خۆی رابکێشێت، بەمەش بە رەخسانی هەلیکاری زۆر، قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەهۆی کۆرۆنا و گۆڕانی کەشوهەوا بە خەڵکی مەریوان گەیشتووە.", "summary": "کاریگەرییەکانی کەمئاوی لەسەر دەریاچەی زرێبار لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەرکەوتووە رووبەری ئاوی زرێبار تەنیا لە ٥ مانگدا هەزار و ٣٠٠ هێکتار کەمی کردووە، گەشتیارێک لەسەر زەویەکی وشکی شەقبردوو وەستاوە دەڵێت: پێشتر راوی ماسییمان دەکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1210202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 227, "article_length": 1180, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 552}, {"article": "پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ - ٠٣ - ٢٠٢٢ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له گريگۆرى گاليگان، باڵيۆزى نوێی كه‌نه‌دا له عێراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا. وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، له ديداره‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، دۆخى ئه‌منيى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆرستانى داعش تاوتوێ كران. هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه و تيشك خراوەتە سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كه‌نه‌دى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان. تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.", "summary": "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى نوێی كه‌نه‌دا کۆبوونەوە و تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌کانی هەرێمی کوردستان و کەنەدایان کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1003202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 119, "article_length": 862, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 383}, {"article": "فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی نووسینگەکەیان لە پارێزگای دیالە لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیان بەسەر زیاتر لە ٣ هەزار سەبەتەی خۆراکی ئاوارەکان و کۆمەڵێک جلی تایبەت بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەراندا گرتووە، کە \"لە کۆگایەکی کەرتی تایبەتدا لە شارۆچکەی کەلار کۆکرابوونەوە\". هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیاربووە سەبەتە خۆراکەکان بەبێ بەرانبەر دابەشبکرێنە سەر ئەو ئاوارانەی کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ناویان تۆمارکراوە، بۆیە وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە \"فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی دەستپاکی لە بەعقووبە وەرگیراوە بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو سەبەتە خۆراکانە و هەرشتێک پەیوەندی بەو کەیسەوە هەیە\". فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکراشیدەکات، ئۆپەراسیۆنی دەستگرتن بەسەر ئەو سەبەتە خۆراکانە بە هەماهەنگیی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتیی لیژنەی کۆچبەران لە پەرلەمان، ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و لیژنەی ئەمنی لە کەلار کراوە، \"لە ئەنجامدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی (٢٤٠) یاسای سزاکان و بە تۆمەتی کڕینی سەبەتە خۆراکەکان و جلەکانی ئاوارەکان زیندانیی کراوە\".", "summary": "دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٣ هەزار سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە ئاوارەکان دزراون و لە بازاڕی شارۆچکەی کەلار لە ناوچەی گەرمیان فرۆشراون. یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش زیندانیی کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/03122020", "category": "kurdistan", "summary_length": 187, "article_length": 1054, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 465}, {"article": "تیپی تۆپی دەستی هەولێر دوو وەرزە لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوان و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، هەر بۆیە ژمارەیەکی بەرچاو لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی تۆپی دەستی کچان کە لە وڵاتی کۆریای باشوور لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت. ئەمڕۆ لە یاریی فایناڵی پاڵەوانێتییەکە کە بەشێوەی گردبوونەوە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، یانەی هەولێر بە ئەنجامی ٣٥ - ٢٤ بەسەر ئافرەتانی هەولێر سەرکەوت و بووە پاڵەوان.", "summary": "تیپی تۆپی دەستی یانەی هەولێر بۆ دووەم جار لە مێژووی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی یانە نایابەکانی عێراق لەسەر ئاستی خانمان بووە پاڵەوان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0406202125", "category": "kurdistan", "summary_length": 133, "article_length": 476, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 214}, {"article": "بەهۆی ئەو بەفرەی لە رۆژی یەکشەممە ١٦ - ١ - ٢٠٢٢ سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ پۆلی ١ی بنەڕەتی تاوەکو ٣ی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان کراوەتە پشووی فەرمی. هەروەها لە چەند شار و شارۆچکەیەکی سنووری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەش بەهۆی بەفربارینەوە پشوو راگەیێنراوە. هاونیشتمانییەک بەناوی گۆڤەند تاهیر پەیوەندی بە تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی کە لە کاژێر ٤: ٣٠ خولەکی رۆژی یەکشەممەوە لەگەڵ منداڵ و خێزانەکانیان چوونەتە شاخی گۆیژە و بەهۆی زۆری بارینی بەفر رێگەیان لێگیرا، دەشڵێت \"هەرچەند دوێنێ توانیمان ژن و منداڵەکان لەنێو بەفر رزگار بکەین. بەڵام ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ هەمان شوێن و بۆ لای ئۆتۆمبێلەکان رێگەمان لێگیرایەوە. \" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات کە ماڵباتێکی خەڵکی کەرکووک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان گیریان خواردووە و تاوەکو ئەمڕۆش نەیانتوانیوە رزگاریان بێت. بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، تاوەکو ئێستا کەس بە هانایانەوە نەچووە و نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێل ئێستا لە گۆیژە گیریان خواردووە و دەشڵێت \" داوا دەکەین بەپەلە لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر هێڵ و فریامان بکەون. \" محەممەد عومەر، بەڕێوەبەری تیمەکانی پاکردنەوەی رێگەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئێستا تیمەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکان، بە دڵنیاییەوە ئێستا بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداردەکەینەوە و پەیوەندییان پێوەدەکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات رزگاریان بکەین. \" بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، بەهۆی ئەو رێژە زۆرە بەفربارینەی لە شارەکە و دەوروبەری باریوە رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.", "summary": "بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی باریوە و رێگەی هاتووچۆی گەشتیاران ئەستەم بووە. هاونیشتمانییەک بە رووداوی راگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە چەند کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە لەنێو بەفر گیریان خواردووە و تاوەکو ئێستا کەس نەچووە بە هانایانەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1701202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 261, "article_length": 1490, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 690}, {"article": "حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \" ٧٠ % ی رووباری سیروان لە خاکی ئێرانەوە دەڕژێتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان؛ ئێستا ئێران ١٠٠ % ی ئەو ئاوەی گرتووەتەوە و رێڕەوەکەی گۆڕیوە؛ هەروەها رێڕەوی زێی بچووکیشی گۆڕیوە؛ بۆیە بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی هەندێک لە رووبارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیون. تورکیاش سەرچاوەکانی ئاوی زۆر کەم کردووەتەوە\". ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانیش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"ئەگەر ئەمساڵیش وشکەساڵییەکە بەردەوام بێت، مەترسیی ئەوە هەیە کە ئەو شوێنانەی ئاویان لێنەماوە چۆڵ بکرێت و کۆچکردن رووبدات. بەروبوومی کشتوکاڵیش کەم دەبێت\". لە ئێران و تورکیاوە، چوار سەرچاوەی گرنگی ئاو دەڕژێنە نێو هەرێمی کوردستانەوە؛ لە ئێرانەوە ٧٠ % ی ئاوی سیروان و زۆربەی ئاوی زێی بچووک، لە تورکیاشەوە زێی خابوور و زێی گەورە دەڕژێنە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە\". حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە مەترسییەکە تێدەگات و هەنگاوی پێویستیشی بەگوێرەی بودجەی بەردەستی بۆ دەنێت، لەوانەش دروستکردنی بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی. شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری ئاماژە بەوە دەکات، \"پلانی دروستکردنی ٢٥ بەنداوی گەورە و مامناوەند هەیە؛ ئێستا ١٢ بەنداو لە دیراسەدان، نۆ لەو بەنداوانە زیاتر لە ٦٠ کۆمپانیای نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی تێیدا بەشداربوون و پرپۆزەڵی خۆیان پێشکێش کردووە، لە قۆناخی یەکەم سێ بەنداو دروستدەکرێن، یەک لە هەولێر، یەک لە سلێمانی و یەک لە دهۆک\". جووتیاران مەترسیی وشکەساڵییان هەیە، بەڵام بەرپرسانی کەشناسی دەڵێن، جارێ زووە، چونکە ٥٠ % ی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی زستاندایە. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاو، تاوەكو ناوەڕاستی كانوونی یەكەمی رابردوو ٤٩ هەزار و ٥٨٥ بیری ئاو بۆ مەبەستی ئاوی خواردنەوە، كشتوكاڵ و پیشەسازی لە هەرێمی كورستان هەڵكەندرابوون. لەو ژمارەیە ٢٣ هەزار و ٦٢٥ یان مۆڵەتیان هەبووە، بەڵام ٢٥ هەزار و ٩٦٠ بیری دیكە بە زێدەڕۆ هەڵكەندراون، كە زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدان.", "summary": "کەمیی بارانی پاییز و زستانی رابردوو و بەهاری ئەمساڵ زیانێکی زۆری بە کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان گەیاندووە؛ ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا باران کەمە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/291120211", "category": "kurdistan", "summary_length": 155, "article_length": 1889, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 879}, {"article": "کۆبوونەوەی دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌ممەد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ مارتین هووس، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق و ڤینسنت گیوم پۆپۆ به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان بووە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق باسی له چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندیدار به كاری دادگەكان و پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان كردووە. \"هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆسیه‌ی چه‌ند حوكمدراوێك كه پێش ماوه‌یه‌ك له دادگەی تاوانه‌كانی هه‌ولێر و دواتر دادگەی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌رچوو. \" باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا لەوبارەیەوە رایگەیاند، \"ئه‌وان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی کوردستان بۆ چه‌سپاندنی یاسا و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ. \" راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە دەڵێت، \"گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان شاندی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كرا سسه‌باره‌ت به كه‌یسی حوكمدراوه‌كان [حکومدراوانی بادینان] و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سوپاسی خۆی بۆ چاودێری و به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری خسته‌ڕوو. \" رۆژی ٧ ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، پێنج رۆژنامەڤان و چالاکڤان دەستگیرکران. رۆژی ٠٤ - ٠٣ - ٢٠٢١ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ' دانپێدانانی ' حوکمدراوانی بادینانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کرد \"لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکاندا بەپێی بەڵگە و دانپێدانانیان ئەوە سەلمێندرا کە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە پەکەکە و چەندین لایەنی دیکە هەبووە\". بەڵام سێ ئەندامی ئەنجوومەنەکە رایانگەیاند: \"به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین\". ١٠ ـی ئەم مانگەش، غازی زەنگەنە، پارێزەری راوێژکار کە ئاگاداری دۆسێکەیە لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، \"هەر پێنج سزادراوەکەی بادینان بە دەمی خۆیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و واژۆیان کردووە.. یەکێک لە سزادراوەکان لە دادگە گوتی، ' من ویژدانی خۆم ئاسوودە دەکەم و دان بە تاوانەکەمدا دەنێم '. \" لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی شاندی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر پێكهاته، ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری باسكردووە. \"هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دۆسیه‌ی حوكمدراوه‌كان [حکومدراوانی بادینان]، به‌پێی رێكار و میكانیزمه یاساییه‌كانی خۆی، قۆناخ به قۆناخ جێبه‌جێكراوه تاوەکو گه‌یشتووەته دادگەی پێداچوونه‌وه و ئێستاش له قۆناخی (راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگەی پێداچوونەوەیە). \" بە گوتەی بەنگین قاسم، ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگەی پێداچوونه‌وه، \"به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه كارده‌كه‌ین و خوازیاریشین ئه‌م بابه‌تانه به ئاراسته‌ی سیاسی یان بابه‌تی راگه‌یاندن نه‌بردرێن. \"", "summary": "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ - ٥ - ٢٠٢١، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆسیەی حکومدراوانی بادینان کراوە و بەنگین قاسم ئاماژەی بەوە کردووە، \"دۆسیه‌ی حوكمدراوه‌كان، به‌پێی رێكار و میكانیزمه یاساییه‌كانی خۆی، قۆناخ به قۆناخ جێبه‌جێكراوه\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2705202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 309, "article_length": 2445, "summary_token_count": 146, "article_token_count": 1074}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ - ٠٥ - ٢٠٢١ رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی - ئەمنستی - رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی پێداچوونەوە لەبارەی پێنج حوکمدراوەکەی بادینان \"نادادپەروەرانە\"یە، لە بەرامبەردا دیندار زێباری، رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"حوکمی پێنج سزادراوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە پیشەی رۆژنامەگەری و چالاکڤانییەوە نەبووە\". رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە نامەیەکی کراوەدا بۆ دیندار زێباری ئاماژە بەوە دەکات، حوکمدراوانی بادینان لەکاتی دەستبەسەرکردنیاندا \"مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە، مانیان لە خواردن گرتووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە\". هەروەها دەشڵێت: \"لەکاتی راگرتنیشیاندا پێش دادگاییکردن لە ژووری زیندانی قەرەباڵخدا راگیراون، کە بواری نووستن یان پیاسەکردنیشیان نەبووە\". لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی حوکمدراوانی بادینان هاتووە، \"بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاریی نهێنی و گواستنەوەیان بۆ رێکخراوێک کە زۆرجار بەشداریی لە چالاکی تیرۆریستیدا کردووە، بەوەش ژیانی سیاسەتمەدارانی ناوخۆ و بیانیان لە هەرێمی کوردستان خستووەتە مەترسییەوە\". لەبارەی پەیوەندیی خاچی سوور و نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حوکمدراوانی بادینان، دیندار زێباری رایدەگەیێنێت، \"کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ICRC) و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) دەستگەیشتنیان بە دەستبەسەرکراوەکان هەبووە\". ئەمنستی داوای لە زێباری کردووە هەوڵی ئازادکردنی هەر پێنج چالاکڤان و رۆژنامەڤانە بدات و جگە لەوەش لێکۆڵینەوەی خێرا و کاریگەر سەبارەت بە \"ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن\" لەگەڵیان دەستپێبکات. رۆژی ٧ ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، پێنج رۆژنامەڤان و چالاکڤان دەستگیرکران. رۆژی ٠٤ - ٠٣ - ٢٠٢١ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ' دانپێدانانی ' حوکمدراوانی بادینانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کرد \"لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکاندا بەپێی بەڵگە و دانپێدانانیان ئەوە سەلمێندرا کە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە پەکەکە و چەندین لایەنی دیکە هەبووە\". بەڵام سێ ئەندامی ئەنجوومەنەکە رایانگەیاند: \"به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین\". دەقی راگەیێندراوی نووسینگەی رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: وەڵام بۆ لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی ١٦ی شوبات دادگای تاوانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج دەستگیرکراودا سەپاند. دوای ئەوەی پەڕاوەکانیان راپێچی دادگای پێداچوونەوە کرا، دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەندکرد. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەند نیگەرانییەکی لەبارەی پەسەندکردنی بڕیارەکە لەلایەن دادگای تەمییزەوە خستۆتەڕوو. دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات. حوکمی پێنج سزادراوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە پیشەی ڕۆژنامەگەری و چالاکوانییەوە نەبووە. بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و گواستنەوەیان بۆ بۆ رێکخراوێک کە زۆرجار بەشداری لە چالاکی تیرۆریستیدا کردووە، بەمەش ژیانی سیاسەتمەدارانی ناوخۆ و بیانیان لە هەرێمی کوردستان خستۆتە مەترسییەوە. وەک تۆمەتبار لەناو هۆڵی دادگا، لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە. هەروەها، چاویان بە پارێزەرەکانیان کەتووە لە کاتی ڕاگرتن بەر لە دادگای له دادگای تاوانی هەولێر. ڕاستەوخۆ دوای دادگایی، دادگای تاوانەکان پەڕاوە یاساییەکانیان گواستەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە، کە خاوەنی دوا بڕیارە بۆ پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی بڕیارە یاساییەکان. دادگای پێداچوونەوە بڕیاری دادگای تاوانی لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ دا پەسەندکرد. لەگەڵ ئەوەشدا، دوابەدوای پەسەندکردنی بڕیارەکە، تۆمەتباران ٣٠ ڕۆژیان هەیە بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکە بدەن، دوای ئەوە دەستەی گشتی دادگای پێداچوونەوە کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی دوا بڕیار لە کەیسەکە بدات. لە کۆتاییدا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کە لێبووردنی تایبەت دەربکات. کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ICRC) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دەستگەیشتنیان بە دەستبەسەرکراوەکان هەبووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی. حکومەت لەگەڵ یونامی و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەند بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا. نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان", "summary": "دوای ئەوەی رێکخراوی ئەمنستی داوای ئازادکردنی بەپەلە و بێ مەرجی ئەو پێنج \"چالاکڤان و رۆژنامەڤان\"ەی هەرێمی کوردستان کرد، نووسینگەی رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"دادگە سەربەخۆیە لە حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1005202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 290, "article_length": 3925, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 1730}, {"article": "لەو پێشانگەیەدا هەموو جۆرە پیشەیەکی خۆماڵی، میوەی وشککراوی هاوین، جلوبەرگی کوردی، تورشیات، گوڵی سرووشتی و ئەو کەلوپەلە دەستییانەی خەڵکی شنۆ دروستیانکردوون، نمایش دەکرێن و لەلایەن دانیشتووانی شنۆ و گەشتیارانەوە پێشوازییەکی زۆریان لێدەکرێت. زۆربەی بەشداربووانی پێشانگەکە ئەو ژنانەن کە خۆیان سەرپەرشتی خێزانن و لەڕێگەی پیشە دەستییەکانەوە بژێویی ژیانیان و خێزانەکانیان پەیدا دەکەن. ئەوانیش وەکو پیاوان هەوڵیانداوە بۆ کردنەوەی پێشانگەی ئەمساڵ. زۆربەی ئەو ژنانەی بەشداریی پێشانگەکەیان کردووە، لە ماڵی خۆیان کەلوپەلە دەستییەکان دروستدەکەن. ئەوان گلەیی لە نەبوونی پاڵپشتیی حکومی بۆ گەشەپێدان بە کارەکانیان، نەبوونی بیمە لەو کەرتەدا دەکەن و گرانبوونی چەند هێندەیی نرخی کەلوپەلیش بە هۆکارێکی دیکەی ساردوسڕیی بازاڕی ئەو پیشەیە دەزانن. لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کەمترین هەلی کار بۆ ژنان رەخساوە و رێژەی بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاردا بەراورد بە پیاوان ١٥ % یە. ئەم جۆرە پێشانگەیانە دەکرێت هەلێک بن بۆ کەمکردنەوەی ئەو رێژەیە.", "summary": "پێشانگەی کەلوپەلە دەستییەکان لە شاری شنۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە نەبوو، بەڵام ئەمساڵ بە هەوڵی چالاکڤانانی بواری پیشە دەستییەکان، جارێکی دیکە لە رۆژانی پشووی نەورۆزدا، رێکخرایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2803202213", "category": "kurdistan", "summary_length": 189, "article_length": 918, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 407}, {"article": "هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"ئێستا ئەوەی لە سنووری زاخۆ و حەفتانین دەبینرێت تاوەکو دەگاتە سنووری ئامێدی و ئاوەشین بەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنیان تێدایە و وای لێهاتووە کە تورکیا زیاتر لە خاکی هەرێمی کوردستاندا بە نیازی دانانی هێڵی بەرگرییە؛ مەبەستیشی ئەوەیە زیاتر شەڕەکە بخاتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و شەڕ لە ناوخۆی خۆی دوور بخاتەوە. ئەمەش لە رووی ئابووری و سیاسییەوە زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت. دواییش ناتوانرێت بەئاسانی بە گفتوگۆ ئەو شوێنانەیان پێ چۆڵ بکرێت. \" شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەپەکە و بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکان تاوەک کاژێر ٠٤: ٠٠ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٠٤/٢٥ بەردەوام بوو و تورکیا لە سێ قۆڵەوە چووە زناری کێستە و هێزەکانی لەو ناوچەیە جێگیر کرد. سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە رادیۆی رووداوی گوت: \"دوێنێ شەو جارێکی دیکە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە زناری کێستە و پشتی گوندی هروورێ بۆردوومان کرا و تاوەکو کاژێر ٠٢: ٠٠ی شەو بەردەوام بوو، بەڵام ئێستا دەڤەرەکە ئارامە. لە ٤٨ کاژێری رابردوودا تورکیا قورسترین بۆردوومانی ناوچەکەی کردووە و هەموو جۆرە چەکێکی قورسی بەکارهێناوە. ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین باخ و دارستانەکانی زناری کێستە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت کە ئاخۆ زیانی گیانی هەیە یان نا. \" هەرێم کەمال ئاغایش ئەوەی خستەڕوو: \"بەردەوامیی ئەم ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا کۆمەڵێک هۆکاری هەیە. ئەوەی کە دەبینرێت لاوازیی سوپای عێراقە لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراقدا. لە خولی رابردوو و لەم خولەیشدا چەندین جار لە پەرلەمان بۆ راگرتنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە واژۆ کۆکراوەتەوە، بەڵام هەر بەردەوام بووە. حکومەتی عێراقیش وەڵامێکی لەو شێوەیەی نەبووە کە بتوانێت رێگری لەم ئۆپەراسیۆنە بکات. \" هاوکات شەوی رابردوو ٨ فڕۆکەی شەڕکەری هێزەکانی تورکیا سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند، چوار لەو فڕۆکانە بەردەوام لە ناوچەکانی ناحیەی کانی ماسێ تاوەکو سنووری زاخۆ بۆردوومانی ناوچەکەیان کردووە. دوێنێ شەو دوو جار گەلی بازێ بۆردوومان کرا کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی. سەرنجی ئەم جارەی تورکیا لەسەر بناری چیای مەتین بوو کە یەکێکە لە شاخە هەرە ستراتیژییەکان کە دەڕوانێتە سەر دوو ناوچەی هەرە گرنگی قەزای ئامێدی و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی دهۆک. ئەندامەکەی لیژنەی بەرگریی عێراق دەڵێت: \"پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێدوانی هەبوو و سەرکۆنەی هێرشەکانی دەکرد، بەڵام ئێستا بێدەنگ بووە. بێدەنگیی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کارێکی کردووە زیانێکی زۆر بە خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووە. تاوەکو تورکیا بەم عەقڵیەتی ئۆپەراسیۆنەوە بیر بکاتەوە چارەسەری ئاشتی سەر ناگرێت. ئەمە بە داننان بە مافەکانی کورددا لە رێگەی دیموکراسیەت و گفتوگۆوە کۆتایی دێت. \" لەو هێرشەدا تورکیا مەبەستی بوو زناری کێستە بگرێت، چونکە زیاتر لە ٥٠ گوندی سنووری ناحیەکانی کانی ماسێ، بامەرنێ و باتیفا دەکەونە ژێر زناری کێستە، کە ئێستا تورکیا لە سێ قۆڵەوە چووەتە زناری کێستە. لە چوارچێوەی ئەم هێرش و ئۆپەراسیۆنەدا کە تورکیا ناوی ناوە ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسکە - چڕنووکی هەورەتریشقە، سێ خاڵی ستراتیژیی کۆنترۆڵکردووە ئەوانیش زناری کێستە، سەرووی گوندی هرور و دشێشێ ـن کە هێزی پاسەوانی سنووری عێراقی تێدا جێگیربوون. سوپای تورکیا بەبیانووی گەریلاکانی پەکەکە لە رۆژی هەینی ٢٠٢١/٠٤/٢٣ ـەوە دەستی بە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی مەتینان، ئاڤاشین و زاپ کردووە. بەو هۆیە لە هەندێک شوێن پێکدادان لەنێوان هەردوولادا روویداوە. لە سنووری پارێزگای دهۆک ٣٦ خاڵی سەربازیی تورکیا هەن، نۆیان لە ئامێدی، ٢٤ لە زاخۆ و حەفتانین، ٣ لە زناری کێستە و ٦ بنکەی سەربازییش لە ئامێدی و زاخۆ و باشیک هەن. لە ساڵی ٢٠٢٠ ـەوە تاوەکو ئێستا ١١ گوند چۆڵ کراون، لە سێ ساڵی رابردوویشدا ٣٣ کەسی سڤیل بەهۆی هێرشەکانەوە مردوون.", "summary": "ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت کە تورکیا بە بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی بە نیازی ئەوەیە هێڵێکی بەرگری لە خاکی هەرێمی کوردستاندا دابنێت و شەڕەکە لە خاکی خۆی دوور بخاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/250420215", "category": "kurdistan", "summary_length": 181, "article_length": 3399, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 1544}, {"article": "قەرەیلان لە ڤیدیۆیەکدا کە بۆ کۆنفرانسێکی ناردووە و لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) رێکخراوە ئەو روونکردنەوەیەی لەسەر شەڕی پەکەکە و تورکیا دا. میدیای پەکەکە دەڵێت، کۆنفرانسەکە ئۆنلاین بووە و نزیکەی ٢٠٠ کەس تێیدا بەشدارییان کردووە. پێش روونکردنەوەی شەڕەکە لە ڤیدیۆکەیدا کە زیاتر لە ٢٣ خولەکە، قەرەیلان داوای پشتگیری لە حیزبەکانی باشووری کوردستان کرد. گوتی، ئێستا \"یەکێتیی نەتەوەیی گرنگە\". هاوکات بە بڕوای قەرەیلان، سەرۆک مەسعود بارزانی ئەو دۆخە دەبینێت. گوتی، \"ئەگەر هەوڵەکان بەرەو پێشەوەچوو، بە تەئکیدی مەترسی سەر داهاتووی گەلی کورد دەبینێت. بڕوام وایە هاوسەرۆکانی یەکێتی و بەڕێوەبەرانی یەکێتی و گۆڕان لەم دۆخە بە گومان و نیگەرانن و زیاتر راستییەکان دەبینین و چاودێری دۆخەکە دەکەن. خۆی ئەو لایەنانەی کە لەناو دەسەڵاتدا نین، هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد. وەک پارتی کۆمۆنیست، زەحمەتکێشان و رێکخستەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات، بڕوام وایە ئەوانەی دیکەش هەڵوێست پێشان دەدەن. کێشە لێرە بە تەنیا باشووری کوردستان نییە. پێویستە هەر چوار پارچەی کوردستان. پارتە سیاسیەکان، کەسانی رۆشنبیر، هونەرمەند و نووسەر لەم کاتە ستراتیژیەدا، لەناو هەوڵدانی یەکێتی نەتەوەییدا بن. \" وەک لە گرافیکەکەی قەرەیلان دەردەکەوێت، لە هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین شەڕ هەن. ئەو شوێنانەی لە نەخشەکەی بە رەنگی سوور دیاریکراون نیشاندەری سوپای تورکیان و رەنگە زەردەکانیش گەریلاکانی پەکەکەن. لە مەتینا وەک قەرەیلان روونی دەکاتەوە، تورکیا چووەتە گردی زەندورا، لەوێ چەند شوێنێکی گرتووە و ئێستا لەوێ شەڕ بەردەوامە. لەسەر هەمان هێڵ شەڕ هەیە، قەرەیلان دەڵێت، \"هەڤاڵانمان هێشتا لە گردی زەندوران. ٢٠ رۆژە ناتوانن هەڤاڵانمان دەربکەن. هەڤاڵانمان هێشتا لەوێن. بۆ مەتینا ئەمە دۆخەکەیە. \" لە زاپیش بە گوتەی قەرەیلان، تورکیا دەیەوێت لە دوو باڵەوە هێرش بکات. یەکێک هێڵی جیلۆی بچووک یەکێکی دیکەیان لەلای قەڵای بێدەو. ئاماژە بەوە دەکات، لەوێ شەڕ هەیە. سەربازانی تورکیا دەیانەوێت بەرەو پێشەوە بچن، \"بەڵام بەهۆی بەرخۆدان تا ئێستا پێشڕەویان نەکردووە. \" لە ئاڤاشین شەڕێکی فراوان هەیە، قەرەیلان دەڵێت، لەبەرئەوەی تورکیا \"لە دیوی شەمزینان و رووبارووکەوە هات. هێزێکی زۆری هێناوە، لێرەوە هێرشیان کردە سەر مامرەشۆ. ئێرە گردی مامرەشۆیە. لە دیوی گەڤەریش هێرش لەبەرانبەر مەرڤانۆس ئەنجامدراوە. لە دوو لاوە هاتووە. ئاڤاشین ئێرە و تا ئۆرەمار درێژ دەبێتەوە. لێرە سێگۆشەی ئاو هەیە. ئاوی باسیا هەیە. دووژمن دەیەوێت لەوێ هەڤاڵانمان گەمارۆ بدات. بۆیەش شەڕێکی زۆر گەورە و قورس لە مامڕەشۆ دروست بوو. لەوێ دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێنا. \" وەک قەرەیلان روونی دەکاتەوە، ئێستا سەربازی تورکیا لە مامڕەشۆیە، \"بەڵام شەڕ هەیە. \" دەشڵێت، \"دووژمن لە ئارس و فارس و مەرڤانۆسیش هەیە، بەڵام شەڕ هەیە. دەیانەوێت مەرڤانۆس و ئارس و فارس کۆنترۆڵ بکەن. بۆ ئەوەی هەڤاڵانمان گەمارۆ بدەن. لەم سێگۆشەیە شەڕێکی گەورە دروست دەبێت. لەبەرئەوەی هەڤاڵانمان بەرخۆدان دەکەن و ناگەڕێنەوە. \" تورکیا لە ٢٣ ـی مانگی نیسان ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسکە - چڕنووکی هەورەتریشقەی دەستپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. بەهۆی بۆردوومانەکەوە، دوو گوندی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون کە گوندەکانی کێستە و چەلکێ کریستیانان. تاوەکو ئێستا تورکیا نەخشەی شەڕەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە پێشڕەوییان کردووە. بە گوێرەی راگەیێندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، رۆژی هەینی ١٤ی ئایاری ٢٠٢١، سەربازێکی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکان بەناوی یاسین ئۆزەمار کوژراوە. ئەمە لەکاتێکدایە، میدیای فەرمیی تورکیا رۆژی هەینی ١٤ - ٥ - ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا هێرشیکردووەتە سەر گوندی کێستەی سەر بە ناوچەی مەتین لە سنووری ئامێدی لە هەرێمی کوردستان.", "summary": "موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ڤیدیۆیەکدا دوایین پێگەکانی شەڕی پەکەکە و تورکیا بڵاودەکاتەوە. دەڵێت، ٢٠ رۆژە بەرگریی دەکەن و \"بەڕاستی بەرخۆدانێکی گرنگ بەڕێوەدەبرێت. \" بەپێی نەخشەکەی قەرەیلان، لە چەند ناوچەیەک سوپای تورکیا هەر لە جێگەی خۆیەتی، لە هەندێک شوێنیش چەند کیلۆمەترێک \"پێشڕەویی کردووە\". دەشڵێت، تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1505202116", "category": "kurdistan", "summary_length": 356, "article_length": 3301, "summary_token_count": 166, "article_token_count": 1536}, {"article": "بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، تەقینەوەکەی حەسەکە لە ئەنجامی بۆمبێک بووە لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا. بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە. تەقینەوەکەی سەرێ کانیش لە ئەنجامی ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو بووە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون. تەقینەوەکەی سەرێ کانی لەنزیک بازاڕی سەوزەو میوە بووە و تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتیی خۆی لە تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.", "summary": "پەیامنێری رووداو لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری حەسەکە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و ١٩ کەس برینداربوون. هاوکات تەقینەوەیەکیش لە سەرێ کانی روویدا و پێنج کەس کوژران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020120218", "category": "kurdistan", "summary_length": 195, "article_length": 429, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 197}, {"article": "ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ - ٠٣ - ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە کۆبووەوە و لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، داوای روونکردنەوەی روون و راشکاوانەیان لە لایەنی ئێرانی کردووە و چاوەڕێی هەڵوێستی سەرکردایەتیی سیاسیی ئێران دەکات، بۆ رەتکردنەوەی ئەو هێرشە. ئەنجوومەنەکە دووپاتی دەکاتەوە، رووداوەکە هێرشە بۆ سەر پرەنسیپی هاوسێیەتیی باشی نێوان عێراق و ئێران و پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ. لەگەڵ ئەوەشدا \"پێشێلکردنی\" یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە. ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێشتریش عێراق رایگەیاندووە، پێشێلکردنی سەروەریی و بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی نێوان وڵاتان و لایەنەکان رەتدەکاتەوە و جەخت لە هەڵوێستی عێراق دەکاتەوە، کە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ رەتدەکاتەوە. ئەنجوومەنەکە دەشڵێت، عێراق لە رێگەی دیپلۆماسییەوە داوای روونکردنەوەی روون و راشکاوانەی لە لایەنی ئێرانی کردووە. ئەنجوومەنەکە دووپاتیکردەوە لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشهاتەکان و تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی گەرەنتی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق.", "summary": "ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کۆبووەوە و رایگەیاند، چاوەڕێی هەڵوێستی سەرکردایەتیی سیاسیی ئێران دەکەن بۆ رەتکردنەوەی ئەو هێرشە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1303202236", "category": "kurdistan", "summary_length": 169, "article_length": 1083, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 488}, {"article": "کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"رۆژی شەممە ٢٠٢١/٦/٠٥ بەهۆی گڕگرتنی دەڕاسەیەکەوە ئاگر لە گەنمی ناوچەکە بەر بوو و زیانی بە جووتیاران گەیاند و چەند سەعاتێک بەردەوام بوو. بە مەزەندەی سەرەتایی نزیکەی هەزار دۆنم زەوی سووتاوە کە هەر تەنیا گەنم نییە و خانووی پلاستیکی و نزیکەی ٦٠ پوورەی هەنگ سووتاون. هەروەها ئامێری کشتوکاڵی و ئاودێرییش سووتاون. \" بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر ئاماژەی بەوە دا، هێشتا نازانرێت زیانە ماددییەکە چەندە و تیمەکان لە ناوچەکەن و خەریکی لێکۆڵینەوەن، هەروەها ژمارەی جووتیارەکانیش زۆرە و هێشتا نەزانراوە چەند جووتیار زیانمەند بوون. دەشتی هەریر کە نزیکەی ١٢٠ هەزار دۆنمی کشتوکاڵیی هەیە، بە یەکێک لە زەوییە بەپیتەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت. کاروان کەریم خان گوتی: \"ئاگرەکەی دوێنی زۆر گەورە و فراوان بوو و تەنانەت گەیشتبووە نزیک دیوارای ماڵان، بەڵام خۆشبەختانە توانرا بکوژێنرێتەوە. \" بەپێی ئاماری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، لە ١٠ ساڵی رابردوودا ملیۆنێک و ٣٠ هەزار و ٨٧٣ دۆنم دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان سووتاوە.", "summary": "بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر رایدەگەیێنێت، بەهۆی گڕگرتنی دەڕاسەیەکەوە نزیکەی هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی دەسووتێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060620218", "category": "kurdistan", "summary_length": 107, "article_length": 995, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 455}, {"article": "دەشتە پان و بەرینەکەى گەرمیان ئەمساڵ جووتیارەکانى زۆرینەیان بە گەنم و جۆ داچاند، بەڵام کەمبارانی خەریکە رەنجبەخەساریان دەکات. دوو هەفتەیە باران نەباریوە. چەند رۆژى رابردوو بەشێک لە جووتیارانى ئەو ناوچەیە بە نوێژەبارانە نزایان لاى خودا کرد کە بارانى رەحمەتیان بۆ ببارێنێت. ئیسماعیل محەممەد، بەڕێوەبەرى دانەویڵە لە کشتووکاڵى گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەمساڵ باران لەم سنوورە زۆر کەم باریوە. لەبەر ئەوەى ئاوى سیروانیش کەمبوو، زۆرینەى جووتیار پشتىان بە باران بەستبوو. وا بڕوات زۆر زیان دەکەن. \" لە دەشتى هەولێر حاڵى گەنم و جۆ لە گەرمیان باشتر ناڵێت. ئەمساڵ لەوێ باران کەمتر بارى و بەو حاڵەشەوە بەشى زۆرى دانەوێڵەکان بە ئومێدى بارانبارین بە وشکەکێڵ داچێنران. کەمال سابیر، جووتیارێکى دەشتى هەولێرە و دەڵێت: \"پار ئەم کاتانە ئەم دەشتە شین دەچووەوە. ئەمساڵ کەم باریوە. رەحمى خوا نەبێت، مایەپووچ دەبین. \" زەوییە کشتووکاڵییە بەپیتەکەى شارەزوور تا لێى بڕوانىت گەنم سەوز دەکاتەوە. پیاوێکى خاوەن ئەزموون و ماندوو دەڵێت، تا مانگێکى دیکەش باران نەبارێت کێشەیەک نابێت. محەممەد پیروەیسى، جووتیارێکى دەشتى شارەزوورە و دەڵێت: \"پار باران زۆر بارى، باش نەبوو. ئەم ناوچە بارانى زۆری ناوێت. هەر بیست رۆژ جارێک ببارێت بەسمانە. \" خەسرەو بێڕەشکەیی یەکێک لە جووتیارە نموونەییەکانی قەزاى سەیدسادقە و ئەو ئێستا سەرقاڵى تاقیکردنەوەى جۆرێکى نوێى گەنمە کە خۆى ناوى ناوە \"ناجێ. \" ئەوە وەک فریادڕەسى دۆخێکى لەو جۆرە پەناى بۆ بردووە کە ساڵێک باران کەم ببارێت. خەسرەو بێڕەشکەیی، جووتیارێکى نموونەییە و دەڵێت: \"دەبێت بۆ کێشەى لەو جۆرە، جۆرى گەنم بگۆڕدرێت کە زوو پێ بگات و بارانى کەم بوێت. ئێمە دوو ساڵە جۆرێکى هۆڵەندى تاقى دەکەینەوە کە بە پێنج مانگ پێدەگات و ئاویشى زۆر ناوێت. \" بەپێى ئامارى بەڕیۆەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان شوێن ئەمساڵ ساڵى پار گەرمیان (کەلار) ١٧٧ هەولێر (شەمامک) ١٤٤ دەشتى شارەزوور (سەیدسادق) ١٤٩ ١٧٣ بەم پێیەش ئەمساڵ جگە لە شارەزوور، لە هەموو ناوچەکانى دیکە باران کەمتر لە ئاستی پێویست باریوە.", "summary": "دوو هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان باران نەباریوە. یەکەم رۆژی زستان ئاسمان تەپ و نمێکی کرد، بەڵام هیچ نەبوو و لە هەندێک شوێن زەویی بە رادەی پێویست تەڕ نەکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0501202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 153, "article_length": 2044, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 866}, {"article": "بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باوکەکە تەمەنی ٣٧ ساڵانە و کچەکەی تەمەنی ١٠ ساڵانە. ئەوان لە باخێک بوون لە مێرگەپان و لەنێو ماڵەکەیاندا غازەکەیان لێیچووە، بەوهۆیەوە کاتێک لە خەودابوون، گیانیان لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو دایک و باوکی ئەو کچە کە ناوی \"رۆزی\"ـیە لە یەکدی جیابوونەتەوە و منداڵەکە لەگەڵ دایکیدا ژیاوە، بەڵام هەفتەی جارێک باوکی بینیوە. شەوی رابردووش کە پێنجشەممە بووە و هاوکات بوو لەگەڵ سەری ساڵی زایینی، چووە باوکی ببینێت. رووداوەکە ئێوارەی رۆژی هەینی ١ - ١ - ٢٠٢١ ئاشکرا بووە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەكانی بەڵگەی تاوان و پۆلیسی دووكان چوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان كردووە و \"هیچ شوێنەوارێكی تاوانی كوشتن بە تەرمەكانەوە نەبینراوە، تەنها گومانی خنكانیان بە غاز هەبووە. \" تەرمی ئەو کچ و باوکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کران و رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە و بڕیارە لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بە خاکبسپێردرێن.", "summary": "شەوی رابردوو لە مێرگەپان کچ و باوکێک لە ماڵێکدا خنکان، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی غازی ماڵانەوە بووە و لەکاتی خەوتندا بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە خنکاون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0101202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 157, "article_length": 891, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 407}, {"article": "رووداوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ١٨ - ٠٨ - ٢٠٢١ روویداوە و تۆپەکانیش لە ناوچەکانی ژێر دەستی حکومەتی سووریاوە ئاراستەی عەفرین کراون. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، لە بۆردوومانی حکومەتی سووریا بۆ سەر عەفرین سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە (ژنێک، منداڵێک و پیاوێک) پێکهاتوون. سەبارەت بە بریندارەکانیش پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئەوەی زانراوە تاوەکو ئێستا ٤ کەس برینداربوون. هەر بەهۆی تۆپبارانەکەوە بەنزینخانەیەک لە شەقامی مازۆت ئاگری گرتووە و سووتاوە. ئێستا گرووپە چەکدارەکان لە عەفرین لە حاڵەتی ئامادەباشیدان. بارزان فەرمان، پەیامنێری رووداو لە رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند، \"بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە کراوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە فڕۆکەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بوونە، بەشێک لە میدیاکانیش دەڵێن فڕۆکەکانی رووسیا ناوچەکەیان بۆردوومان کردووە. \" پەیامنێری رووداو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت \"یەکەمجارە فڕۆکە [فڕۆکەی حکومەتی سووریا یان فڕۆکەی رووسیا] ناوچەیەکی سەر بە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لەنێو عەفرین بۆردوومان دەکەن. \" بەگوتەی پەیامنێری رووداو ئەو ناوچەیەی تۆپبارانکراوە، کۆڵانی (مازۆت)ی پێدەگوترێت کە دووکانی فرۆشتنی سووتەمەنی لێیە، هەروەها بنکەیەکی پۆلیسی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لەو ناوچەیە هەیە. تاوەکو ئێستاش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش برینداربوون. بەگوتەی پەیامنێری رووداو، بە درۆن بۆردوومانی ناوچەکە کراوە و یەکەم جاریشە ئەو ناوچەیە بۆردوومان دەکرێت.", "summary": "پەیامنێری رووداو رایگەیاند، عەفرین بەچڕی تۆپباران دەکرێت و ١١ گوللە تۆپ لەنێو شارەکە کەوتوونەتە خوارەوە. بەهۆی تۆپبارانەکەش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1808202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 175, "article_length": 1360, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 628}, {"article": "کاژێر ٩: ٠٠ی ئەمشەو تەرمی مێژوونووسی کورد د. کەمال مەزهەر دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە تەرمەکەی دەکرێت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری پێشوازیی لە تەرمەکەی دەکەن. بڕیارە رۆژی چوارشەممە ٢٤ - ٠٣ - ٢٠٢١ لە هەولێر رێوڕەسمێکی رێزلێنان لە د. کەمال مەزهەر، بە ئامادەبوونی چەندین سەرکردە و کەسایەتی دیار سازبکرێت. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە رێوڕەسمەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکات و وتارێک پێشکێش دەکات. د. کەمال مەزهەر، نووسەر و مێژوونووسی کورد رۆژی سێشەممە ١٦ - ٣ - ٢٠٢١ لە تەمەنی ٨٤ ساڵی لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. د. کەمال مەزھەر ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبووە، قۆناخەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. ساڵی ١٩٥٩ بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغداد تەواو کردووە. هەمان ساڵ بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا نێردراوە بۆ یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو. ساڵی ١٩٦٣ دکتۆرای لە مێژوودا وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٨١ بووەتە مامۆستای مێژوو، لە زانکۆکانی عێراق وانەی مێژووی گوتووەتەوە. د. کەمال مەزهەر ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەنستیتیوتی کوردی بووە لە پاریس، هەروەها ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بووە. چەندین کتێبی لەسەر مێژووی کورد و جیهان چاپکردوون.", "summary": "بڕیارە کاژێرێکی دیکە تەرمی مێژوونووسی کورد د. کەمال مەزهەر، بگاتە هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، سبەی رێوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2303202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 145, "article_length": 1259, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 607}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا سکۆلەرشیپەکەی راگەیاند، داوا دەکات هەرکەسێک هەڵگری مەرجەکانە لە رێگەی لینکی https:// education - in - russia. com داواکاریی پێشکەش بکات. مەرجەکانیش وەکو وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی پێکردوون، بۆ خوێندنی ماستەر بەمشێوەیەن: - پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت - پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە - دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥ % کەمتر نەبێت - دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت - داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت) - بەربژێری سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. - بەربژێری سەرکەوتوو لەلایەن رووسیاوە پشتگیریی دارایی دەکرێت دوایین مۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٢٠ - ٢ - ٢٠٢١ ـە. مەرجەکان بۆ خوێندنی دکتۆرا هەمان مەرجەکانی خوێندنی ماستەرە جگە لە کۆنمرەکە و تەمەنی پێشکەشکار کە دەبێت پێشکەشکار کۆنمرەی ماستەرەکەی ٧٠ % بێت و تەمەنیشی لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، هەر کەسێک ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.", "summary": "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان سکۆلەرشیپێک بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە رووسیا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت و کۆنمرەی بۆ خوێندنی ماستەر لە ٦٥ % کەمتر نەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1502202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 224, "article_length": 1248, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 568}, {"article": "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیکردووە بە پرۆژەی لێدانی ٤٠ بیر لەنێو زبڵخانەی کانی قرژاڵە لە پێنج کیلۆمەتری هەولێر، بڕیاربوو پرۆژەکە کۆتایی مانگی ئاب تەواوبکرێت، بەڵام هێشتا کاری تێدادەکرێت. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، رۆژی یەکشەممە سەردانی زبڵخانەکەی کردووە و جه‌ختی له‌سه‌ر خێرایی پرۆسه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی خۆڵ و خاشاك له رێی ئه‌و سیستمه‌وه كردووەتەوە. دووەم جارە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەنێو زبڵخانەی کانی قرژاڵە بیر لێبدات، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٣٠ بیری لێداوە و ئێستاش بەنیازی لێدانی ٤٠ بیری دیکەیە، بە لێدانی ئەو ژمارە بیرانە جگە لە دەرکردنی غازی میسان، چەند جۆرێک غازی دیکەش بە هەوادا بڵاودەبنەوە و دەبێتە هۆکاری دروستبوونی نەخۆشیی مەترسیدار. ١٧ ساڵە دانیشتووانی کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە لە هەولێر بەدەست ئەو زبڵخانەیەوە هەراسان بوون، بەڵام ئەوان لێدانی بیر بۆ کەمکردنەوەی دووکەڵ و بۆنی ناخۆش بە چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە نازانن. هەندرێن شێخ راغب، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەگشتیی رۆژانە لە هەرێمی کوردستان ٧٠٠٠ تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوەندێکی ریساکلین نییە پڕۆفێشناڵ بێت. گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان روونیدەکاتەوە، کە هەندێک لەو ماددانەی لەنێو زبڵخانەکاندان ژەهراوین، بۆ نموونە لە جیهاندا ٧ جۆر پلاستیک هەن، کە دوو جۆریان ژەهراوین. لە بەشێکی وڵاتان ماددە پلاستیکییە ژەهراوییەکان قەدەخەکراون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان قەدەخە نین و بە ئاشکرا هاوردەدەکرێن و هیچ پۆلێنێک بۆ ماددە پلاستیکییەکان نەکراوە. ماددە پلاستیکییەکانیش کە بەکاردەهێندرێن، دواتر یان دەسووتێندرێن یان فڕێدەدرێن. گوتەبێژی دەستەی ژینگە دەڵێت \"لە هەردوو بارەکەدا زیانی بۆ ژینگە هەیە کە لە بنچینەدا دەبێت ئەو جۆرە ماددانە ریساکل بکرێن، نەک فڕێبدرێن کە شیبوونەوەیان لە زەویدا ٣٠٠ ساڵی پێویستە\". لە ساڵی ٢٠٠٣ وە تاوەکو ئێستا خۆڵ و خاشاکی هەولێر لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە کۆدەکرێتەوە و ژێرخاک دەخرێت، زبڵخانەکە ٣٠٠ دۆنمی پڕبووەتەوە لە خۆڵ و خاشاک.", "summary": "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بابه‌تی خۆڵ و خاشاكی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر بكات، چونکە رۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار تۆن زبڵ و پاشماوه له سنووره‌كه كۆده‌كرێته‌وه. چارەسەرەکەی وەزارەتی شارەوانی لێدانی بیرە، بەڵام ئەویش زۆر کێشەی تەندروستی و ژینگەیی دروستدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2709202019", "category": "kurdistan", "summary_length": 299, "article_length": 1875, "summary_token_count": 130, "article_token_count": 856}, {"article": "رۆژی چوارشەممە، ١١ - ٥ - ٢٠٢٢، ئاری رەباتی، خەزنەدار لە بانکی تانجەڕۆ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار لە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"ئەمڕۆ بە درەنگەوە مووچەی مانگی ئاداری رۆشنبیری و پۆلیسی کارەبا و هەروەها وەزارەتی شارەوانیش درا، ئەمڕۆ لەلایەن بانکی هەرێمەوە ئاگادارکراینەوە کە پارەی پێویستیان دابینکردووە و هەر ئەمڕۆ دەگاتە بانکەکەمان بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەرانی رۆشنبیریدا دابەشی بکەین، ئەوە بوو دواتر پارەکە دابینکرا و دابەشکرا. \" بەڵام پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، د. چیا محەممەد، راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"مووچەی مانگی ئادارمان بە تەواوی پێنەگەیشت بەهۆی ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بەردەست نەبوو، لەکۆی ٣٤٠ ملیۆن دینار مووچەمان ٢٤٠ ملیۆن دینار هاتبووە بانک، بۆیە بەشێک لە مامۆستایان مووچەکانیان بە ناتەواوی وەرگرت. \" بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی لە ٧ - ٤ - ٢٠٢٢ بڵاویکردەوە، پێویست بوو وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ٢٥ - ٤ - ٢٠٢٢ مووچەی مانگی سێ وەربگرن وەربگرن، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی خشتەی مانگی نیسانی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی، هێشتا بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی مووچەی مانگی ئاداریان وەرنەگرتووە. رۆژی چوارشەممە ١١ - ٥ - ٢٠٢٢، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بارەی مووچەوە گوتی: \"بەداخەوە وەک پێویست لە هەموو پارێزگاکان ئەجێندای حکومەت وەکو یەک جێبەجێ نەکراوە، لە هەندێک شوێن دەبینین داهاتی ناوخۆ زیادبووە، بەڵام لە هەندێک شوێن نەک زیادی نەکردووە، بەڵکو کەمیشی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ ئەو کێشەیەی ئێستا باس دەکرێت\". وەک مەسروور بارزانی باسیکرد: \"ئەو داهاتە لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر زیادی کردووە، بەڵام بەداخەوە لە پارێزگاکانی دیکە وەکو پێویست کاری لەسەر نەکراوە، ئەوەش بووەتە هۆکار ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ تەواوکردنی مووچەی مووچەخۆران لەو ناوچانە، دوابکەوێت و بووەتە جێی پرسیار\". هەر چوارشەممە، ١١ - ٥ - ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پرسی مووچەوە بڵاوکردەوە کە ماوەیەکە بووەتە بابەتێک ناکۆکیی زیاتری لەنێوان یەکێتی و پارتی دروستکردووە و یەکتری پێ تۆمەتباردەکەن، بەپێی روونکردەوەکە داهاتی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بە دینار بەمشێوەیە بووە: هەولێر و دهۆک: داهاتی نەوت ٣٢٦ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دینار بووە، داهاتی نێوخۆ ٦٥ ملیار و ٩٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بووە، پشتیوانی حکومەتی عێراق ١١٥ ملیار دینار بووە. سلێمانی: داهاتی نەوت ٢٠٠ ملیار دینار بووە، داهاتی نێوخۆ بۆ مووچە ٤٩ ملیار و ٧٢٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بووە؛ لە بڕی پارەی پشتیوانی حکومەتی عێراق ٨٥ ملیار دیناری بەرکەوتووە.", "summary": "رۆژی چوارشەممە مووچەخۆرانی وەزارەتی رۆشنبیری، شارەوانی، کارەبا و بەشێکی خوێندنی باڵا لە پارێزگای سلێمانی، مووچەی مانگی سێیان وەرگرت، بەڵام هێشتا بەشێک لە دامەزراوە و زانکۆکانی خوێندنی باڵا لەو پارێزگایە مووچەیان وەرنەگرتووە. راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار دەڵێت: \"بۆ مووچە پێویستمان بە ٣٤٠ ملیۆن دینارە، بەڵام ٢٤٠ ملیۆن دینارمان وەرگرت و بەشێک لە مووچەکان نەدراون. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1105202227", "category": "kurdistan", "summary_length": 363, "article_length": 2391, "summary_token_count": 173, "article_token_count": 1118}, {"article": "تەرمەکە دوێنێ شەو لەنێو کەمپەکەدا دۆزراوەتەوە و بە کێبڵی کارەبایی خنکێنراوە. ژنەکە ناوی گەوهەر بووە، خەڵکی شاری قائیم بووە و دایکی منداڵێکی حەوت مانگان بووە. لە کەمپی هۆل تاوانەکان زیادیان کردووە، دامەزراوە ئەمنییەکانیش هۆکاری زیادبوونی رووداوەکان بۆ توندئاژۆیی ژنە گیراوەکانی داعش لەنێو کەمپەکەدا دەگەڕێننەوە. لە ٢٠٢٠/٠٣/١٣ ـیشدا تەرمی ژنێكی دیکەی عێراقی دۆزرایەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجە و لێدان بە جەستەیەوە دیار بوو. هەروەها لە ٢٠٢٠/٠٥/١٠ ـیشدا هێزە ئەمنییەکانی ناو کەمپی هۆل دۆزینەوەی تەرمی ژنێکی داعشیان راگەیاند. بەرپرسانی کامپەکە گوتیان، ئەو ژنە بەشداری بەرنامەیەکی پەوەردەیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کردووە کە لەنێو کەمپەکەدا بەڕێوەچووبوو، بۆیە گومان دەکرا لەلایەن ژنە داعشەکانی دیکەوە کوژرابێت. کەمپی هۆل گەورەترین کەمپی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە و نزیکەی ٦٨ هەزار کەسی تێدایە.", "summary": "هێزە ئەمنییەکانی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، تەرمی ژنێکی عێراقییان لە کامپی هۆل دۆزیوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2109202019", "category": "kurdistan", "summary_length": 94, "article_length": 837, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 400}, {"article": "ماوەی ٦ هەفتە ٣٥ کچ و کوڕی میوزیکژەنی موسڵ کاریان لەسەر ژەنینی ١١ پارچە میوزیک کردبوو کە تایبەت بوو بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی موسڵ و لەلایەن محەممەد مەحموود، میوزیکژەنی ناسراوی موسڵ سەرپەرەشتی دەکرا. رێکخرانی ئۆرکێستراکە دەڵێن ویستوویانە لە رێگەی ئەم کارەیان پەیام بگەیەننە حکومەتی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە گرینگی و بایخی زیاتر بە موسڵ بدەن.", "summary": "جارێکی دیکە دەنگی میوزیک لە موسڵ بیسترا و لە هۆڵی رەبیعی موسڵ بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەند و رۆشنبیرانی شارەکە یەکەم ئۆرکێسترا پێشکەشکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/090420215", "category": "kurdistan", "summary_length": 141, "article_length": 357, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 163}, {"article": "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: \"هه‌موو جۆره تووندوتيژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارييه‌ك له هه‌ر كات و شوێن و له هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رامبه‌ر به ژنان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و دژى ده‌وه‌ستينه‌وە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا هەروەها نووسیویەتی: \"وه‌ك هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان\". ٢٥ی تشرینی دووەم، لە ساڵی ١٩٩٩ ـەوە بە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان دانراوە. لەم رۆژەدا لە چەندین وڵات ژمارەیەک چالاکی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە بارەی تووندوتیژی دژی ژنان دەکرێن، لە بەشێک لە وڵاتانیش بۆ داکۆکیکردن لە پاراستنی ژنان، خۆپیشاندان دەکرێن. لە کوردستانیش ساڵانە چەندین کۆڕ و سەمینار بەم بۆنەیەوە رێکدەخرێن، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن کە رەوشی ئافرەتان لە کوردستان باش نییە و هێشتا تووندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ئاماری سەرجەم جۆرەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان (کوشتن، خۆکوشتن، خۆسووتاندن، سکاڵا و دەستدرێژی سێکسی) لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو زیادیانکردووە، بۆ نموونە؛ لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٦ ژن کوژراون، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا ٣ ژن کوژرابوون. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ١٦ ژن خۆیان کوشتووە، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا ١٣ ژن خۆیان کوشتووە. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٣ ژن خۆیان سووتاندووە، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا ٢٦ ژن خۆیان سووتاندووە. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٦١٢٣ سکاڵا تۆمارکراون، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا ٣٧٦٩ سکاڵا تۆمارکراون. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٦٠ ژن دەستدرێژیان کراوەتەسەر، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا ٣٥ ژن دەستدرێژیان کراوەتەسەر.", "summary": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەو رایگەیاند پابه‌ندن به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/251120216", "category": "kurdistan", "summary_length": 152, "article_length": 1695, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 761}, {"article": "عەبدولمەجید کەریم، نانەواچی دەڵێت، \"ناچاربووین کێشی گونکەکان لە ٢٥٠ گرامەوە بکەینە ٢٠٠ گرام، چونکە بۆمان دەرنەدەچوو، پرسمان بە حکومەت کردووە لە داخستن یان بەو شێوازەی ئێستا، گوتیان کاری خۆتان بکەن و دایمەخەن\". یەک بەرمیل نەوتی سپی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە ١٢٠ هەزار دینارەوە بووەتە ١٦٠ هەزار دینار، یەک فەردە ئارد لە ٢٨ هەزار دینارەوە نرخەکەی بەرزبووەتەوە بۆ ٤١ هەزار دینار. پێشتر حکومەت لە سووتەمەنی و تەزووی کارەبا هاوکاریی نانەواخانەکان دەبوو، ئێستا ئەوەشیان نەماوە. ساڵح عوسمان، سەرۆکی ئەنجوومەنی نانەواخانەکانی ئیدارەی سۆران دەڵێت، \"هەموو شتمان بە پارەیە و هیچ هاوکاری ناکرێین، منیش ئەنجوومەنم و هەموو نانەواخانەکان پێم دەڵێن چیت کرد؟ ئاوا بۆمان دەرناهێنێ و هەر دەڵێین ئەوڕۆ نا سبەی حکومەت هاوکارمان دەبێت\". لە هەموو هەرێمی کوردستان نرخی نان بەرزبووەتەوە، لەو نانەواخانانەی ١٠ سەموون یاخود شەش نان بە هەزار دینارە، کێشی گونکەکانی کەمبووەتەوە، ئەوانەشی هەشت سەموون یاخود چوار نان بە هەزار دینار دەفرۆشن کێشی گونکەکانیان وەکو خۆی ماوەتەوە. عەبدولعەزیز عیسا، سەرۆکی لیژنەی ئابووریی ئیدارەی سۆران ئاماژەی بەوە کرد، \"ناچاربووین میکانیزمێکیان بۆ دابنێین کە نە ئەوان و نە خەڵک تووشی زەرەر نەبن بەو نەوت گرانی و ئارد گران بوونە، ئێمەش کێشی گونکەکانمان بۆ دیاریکردوون کە جیاوازیی هەیە لەگەڵ پێشووتردا\". گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنی و رێنوێنییەکانی حکومەت بۆ کێش و ژمارەی نان، وایانکردووە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تەنها لە سنووری ئیدارەی سۆران نۆ نانەواخانە دابخرێن.", "summary": "ئەو گونکە هەویرانەی پێشتر ٢٥٠ گرام بوون، ئێستا بوونەتە ٢٠٠ گرام، هۆکارەکەشی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و ئاردە، لەبری کەمکردنەوەی ژمارەی نانەکانیان، کێشی هەویر کەمکراوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/081220219", "category": "kurdistan", "summary_length": 171, "article_length": 1380, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 617}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٠٥ - ٠١ - ٢٠٢٢ شاندێکی پارتی بە بەشداریی خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، هێمن هەورامی، ساحێب قارەمان، رزگار ئەژی گۆران، زانا مەلا خالید، لەگەڵ شاندێکی یەکێتی بە بەشداری رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبکە، زیاد جەبار، تەلار لەتیف، سلێمان مستەفا، یوسف گۆران لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە، هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی ئامادەسازی نیشتمانی و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکرێت. هەروەها کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە هەڵبژاردن بکەن و هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا بەردەوام دەبن. بەپێی راگەیێندراوەکە، \"هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە بەپێی رێككەوتنی سیاسیی ٥ی ٣ی ٢٠١٩ ـی نێوان هەردوولا و كۆبوونەوەكانی ئەم دواییانەی هەردوو حیزب بەگیانی برایەتی و تەبایی هەنگاوە پێویستیە كرداری و یاساییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای هەرێمی كوردستان بهاوێژرێن\". پێکهاتەی هەردوو شاندەکە لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردنەکانە، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش ئامادەکردنی رەشنووسی دەستوور، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و راپرسییە.", "summary": "کۆبوونەوەی لیژنەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، دەستوور و کۆمیسیۆن کۆتاییهات، بەپێی راگەیێندراوی هاوبەشیان، هەردوولا جەخت لەوە دەکەنەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0501202213", "category": "kurdistan", "summary_length": 195, "article_length": 1159, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 525}, {"article": "لەم کاروانە ٤٢٠ کەس بە ٤٢٠ چیرۆکی جیاوازی کۆچ گەڕانەوە، بەڵام چیرۆکی بورهانی ٣٩ ساڵ کە خەڵکی سلێمانییە، رەنگە یەکێک لە پڕئازارترین چیرۆکەکان بێت. شوێنەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیارە و دەڵێت، \"بە کارەبا ئەشکەنجەیان دام و هاوڕێیەکیان لەبەرچاوی خۆم لە ئاودا خنکاند\". بورهان محەممەد، کۆچبەری گەڕاوە دەڵێت، \"بەو جەنگەڵە دەڕۆی هیچ دەسەڵاتێکت نییە، کلاشینکۆفی پێیە دەمانچەی پێیە هەموو شتێکی پێیە جا هەمووشیان زۆر کەتەن، دەتبا ناتوانی قسە بکەی، سەگی پێیە. بەهەر شێوەیەک بتەوێ رابکەی سەگەکەت تێبەردەدەن، من خۆم پۆلیسی لیتوانیا سەعاتێک و ٢٠ خولەک کارەبایان لێدام، هاوڕێکەم پۆلیسی بێلاڕووس قاچی خستەسەری لە ئاوەکە خنکاندی، جا برادەرێکی دیکەمان هەر پۆلیسی لیتوانیا پێیگوت بەتەمای بچی بۆ ئەڵمانیا گوتی، ' why ' خۆ ئینگلیزیشت نەدەزانی هەر گوتی، ' why ' جیای کردەوە بەتەنیا خستیە ئەو جەنگەڵە، هەتا ئێستا نازانین ئەو برادەرەمان چی لێهات تا ئەم خولەکە مانگێک زیاترە\". لە ناو ئەم کاروانەش گەنج و خێزان، نەخۆش، کەسی بەساڵاچوو و منداڵیش هەبوو، خێزانێک خەڵکی زاخۆ کە ٧ کەس بوون، باسی ئەوەیان کرد کە بۆ دەربازبوون و گەشتن بە ئەوروپا خانوو و سەیارە و هەموو شتێکیان فرۆشتووە. شیرین ئەڤدال، کۆچبەرێکی گەڕاوەیە و دەڵێت، \"ژیانمان لێرە ناخۆش بوو، بەڵام گوتمان بەڵکو ژیانمان لەوێ خۆشببێ نەمانزانی کە رەوشمان وای لێدێ، سوپاس بۆ خوا گەڕاینەوە بۆ کوردستان، ٢٠ هەزار دۆلارمان خەرجکرد\". کۆچبەرێکی دیکە بە ناوی مستەفا خەلیل دەڵێت، \"شوێن قسەی پەیج و درۆ و دەلەسە و ئەم شتانە کەوتین، هەندێک خێزانی داماو هەیە خانوو و ماڵی فرۆشتووە، هەیە پارەی تکتی پێ نییە بگەڕێتەوە\". حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نوێنەرایەتییەکانی لە ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوەی عێراق تا ئێستا نزیکەی ١٥٠٠ کۆچبەری گەڕاندووەتەوە. بڕیارە کاروانی پێنجەمیش بەرەبەیانی یەکشەممە بە زیاتر لە ٤٠٠ کۆچبەری دیکە بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.", "summary": "کاروانێکی دیکەی کۆچبەران لە بێلاڕووسەوە گەڕانەوە، هەر لە سیما و کەلوپەلی کۆچبەرانەوە دیارە کە چەند شەو و رۆژی سەختیان لە سنووری بێلاڕووس و خاکی یەکێتیی ئەوروپا بینیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/271120219", "category": "kurdistan", "summary_length": 168, "article_length": 1673, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 773}, {"article": "ئازاد ٤٥ ساڵان لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە، کاری نانەوایی دەکات و دەڵێت، لەکاتی گۆڕینی دیناری ئاسنەوە بۆ کاخەز، یەکەمجارە نان بەم شێوەیەی ئێستا گران ببێت، هۆکاری سەرەکیی گرانبوونەکەش بۆ زۆریی تێچون دەگێڕنەوە. ئازاد رەمەزان، نانەوا دەڵێت، \"گرانبوونی نان لە ئێستاوە دەستیپێنەکردووە، بەڵکو هی شەش مانگە کۆبووەتەوە و ئێستا گران بووە، چونکە چەندین جار ئاگادارمان کردنەوە کە کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکەن\". ئەو هاونیشتمانیانەی چوون بۆ کڕینی نان، بەشێکیان نازانن نرخەکەی گران بووە، هەمووشیان ناڕازی و دڵگرانن، چونکە دەڵێن ئەو دۆخە تەنیا کاریگەریی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیانە. توبا محەممەد، ژنی ماڵەوە دەڵێت، شەش نانی کڕیوە بە هەزار دینار، \"چارم نییە و دەبێت بیکڕم، بە حەزی من بێت دەمەوێت ٢٠ نان بە هەزار دینار بێت\". مەحموود حوسێن، هاونیشتمانی دەڵێت، \"هەشتی بە هەزار بێت باشترە، پێم ناخۆشە نرخەکەی گران بووە\". سامان فاتیح، خاوەنی چێشتخانە دەڵێت، \"سادە دەدەم بە دوو هەزار دینار، کابرا دێت چوار نانی پێوە دەخوات، ئەمە هەزارم رۆشت، شتەکانی دیکەیش هەموویان گران بوون، کابرا یەک شیش کەباب دەخوات بە دوو هەزار دینار، سێ نان دەخوات لەگەڵی، ئەمە چۆن دەریدەهێنێت\". نانەواخانەکان جگە لە هۆکاری گرانبوونی نرخی غاز و کارەبا و زۆریی باج، هۆکاری سەرەکیی گرانبوونەکە بۆ نرخی ئارد دەگێڕنەوە، بەجۆرێک کە لە ماوەی ١٥ رۆژدا هەر فەردەیەک چوار تاوەکو ١٠ هەزار دیناری چووەتەسەر. عوسمان قادر، ئاردفرۆش دەڵێت، \"خەتای میلەتی خۆمانە کە گران دەبێت، چونکە یەک فیشەک دەتەقێندرێت دێن کۆمەڵێک شت دەکڕن و گرانی دەکەن، ئەگەرنا لە سلێمانی گەر هیچ هیچ نەیەت، بەشی چوار بۆ پێنج مانگ خواردنی کۆگاکراو هەیە\". رۆژی یەکشەممەی رابردوو چاودێری بازرگانی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری نانەواخانەکان داوای هەفتەیەکیان کرد بۆئەوەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن، بەڵام ئەوان تەنیا رۆژێک لە حکومەت وەستان. سۆران غەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی ئاماژە بەوە دەکات، \"ئەوانەی نرخی نان گران بکەن سزا دەدرێن و لەڕێگەی لیژنەکانمانەوە بەدواداچوون دەکەین و ئەوانەی گرانی بکەن سزایان دەدەین، یان بە داخستن یان بە غەرامە\". نرخ و کێشی نان لە هەر پارێزگایەکی کوردستان جیاوازە، لە سلێمانی و هەڵەبجە شەش نانی ١٠٠ گرامی بە هەزار دینارە و لە دهۆک چوار نان بە کێشی ١٥٠ گرام بەو نرخەیە، لە هەولێریش هەشت نان بە هەزار دینارە کە گونکەکانی ٩٠ گرامن.", "summary": "نانەواخانەکانی سلێمانی شەش نانیان کرد بە هەزار دینار، بەڵام کێشی نانەکەیان زیادکرد لە ٩٠ گرامەوە بۆ ١٠٠ گرام.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1403202226", "category": "kurdistan", "summary_length": 109, "article_length": 2070, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 958}, {"article": "کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەو شاندە تەکنیکییە و پێش سەردانی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەگەڵ شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری کشتوکاڵ کۆبوونەتەوە و ماوەی شەش رۆژیش دەمێننەوە\". شاندەکە بە سەرۆکایەتیی حوسێن سعود، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقە و بە ئەندامێتیی هەریەکە لە سامر حەدیس حەمزە، بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری؛ سەمیر عەبدولڕەزاق حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی چاندن؛ عەباس سالم حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ؛ ماجد خەلەف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەشی سەرپەرشتیی تەندروستیی سەربڕخانەکان؛ ئوسامە فەیسەڵ عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کێڵگەکانی پەلەوەر؛ محەممەد جاسب، بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمی رووەکی و هادی هاشم، بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی نرخەکانە. پێشتر شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بە سەرۆکایەتیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ سەردانی بەغدایان کرد و کۆمەڵێک کێشەی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد. بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، شاندەکە سەردانی سەربڕخانەکان و کێڵگە پەلەوەرییەکان و چەند پرۆژەیەکی کشتوکاڵی دەکەن، هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمی کشتوکاڵیی هەرێمی کوردستان و توانای بەرهەمهێنانی سامانی ئاژەڵی و رووەکی دەکەن، هەروەها گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی رۆژنامەی کشتوکاڵ و بابەتی ستیکەر، سەردانی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆکیش دەکەن.", "summary": "شاندێکی باڵای تەکنیکیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە هەرێمی کوردستانە و ماوەی شەش رۆژ دەمێنێتەوە. بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شاندەکە سەردانی چەند پرۆژەیەکی کشتوکاڵی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2903202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 190, "article_length": 1329, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 605}, {"article": "منداڵەکە وەکو پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ناوی (رەزوان عوسمان حەمید)ـە. ئۆتۆمبێلەکەش لە جۆری تۆیۆتا لاندکرووزەر بووە. عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای رووداوەکە منداڵەکە گەیێندراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەڵام دوای چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کرا. بەیانیی ئەمڕۆ منداڵەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، \"شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی رزگاری کردووە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٤ ـی هاتووچۆ بەندکراوە. \"", "summary": "شەوی رابردوو لە شارۆچکەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی شەش ساڵانی دا و هەڵات، بەیانیی ئەمڕۆش منداڵەکە گیانی لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0709202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 135, "article_length": 585, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 279}, {"article": "جەمال وارانی، فەرماندەی لیوای ١٤٤ی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"دوو شوان کە ئاژەڵەکانیان بۆ لەوەڕاندن بردووەتە ئەو ناوچانەی کە لە قوڵایی ئەو شوێنانەن کە گومان دەکرێت چەکداری داعشی لێبێت، دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردووەتە سەریان و ئەوانیش بە کڵاشینکۆڤ تەقەیان لێکردوون\". فەرماندەی لیوای ١٤٤ی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، \"پێشمەرگەکانمان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٥٠ سەر ئاژەڵ دیارنین، شوانەکان سەلامەتن و لە ناوچەکە نەماون\". هەرچەندە بەردەوام هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵی ئەو ناوچانە دەکەن، بەڵام هێشتا ناوبەناو چەکدارانی داعش لەو سنوورە جموجۆڵیان هەیە و هێرش دەکەن.", "summary": "لەنزیک ناوچەی دوراجی و پەلکانە لە سنووری قەزای کفری، دوو چەکداری داعش هێرش دەکەنە سەر دوو شوان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2603202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 95, "article_length": 630, "summary_token_count": 40, "article_token_count": 293}, {"article": "موقەدەم بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، دوای ٤٨ کاژێر لە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە، توانیویانە تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە دەستگیربکەن، \"هەمان رۆژیش سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا بەندن\". ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتباری سەرەکی لە گوندی پاڵەنیا سەر بە شارەدێی تەوێڵە دەستگیرکراوە، دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە. تۆمەتبارەکە بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ناوی \"ق. ع. م\"ە و تەمەنی ٥٦ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی شارەوانیی هەڵەبجەیە، دانی بە تاوانەکەدا ناوە. موقەدەم بەرزان عوسمان دەڵێت، \"تۆمەتبار و تاوانلێکراو پێشتر هاتووچۆ و تێکەڵی هەبووە لەنێوانیاندا و هەندێک کێشە و عاجزی لەنێوانیاندا هەبووە\". هەروەها گوتەبێژی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، \"پاش ئەوەی (ق.) ماوەی یەک ساڵە لە مێشکی خۆی بەرنامەی داناوە کە (ف.) بکوژێت، لەبەرئەوەی لەڕێگەی ڤیدیۆ و مەسنجەر و تەلەفۆنەوە قسەی پێ گوتووە، ئەو قسانەی لە دڵ گرتووە و بڕیاریداوە بیکوژێت، بۆ ئەوەش پەنای بردووە بۆ خێزانی [هاوژینی] (ف.) و پێی گوتووە کە بەرنامەیەکی لەو شێوەیەی هەیە و دەیەوێت هاوژینەکەی بکوژێت. هاوژینەکە [ی (ف.)] یش بە شێوەیەک لە شێوەکان دانی بەوەدا ناوە کە هاوکاریی کردووە و هاوکاریکردنەکەش بەو شێوەیە کە شەوی رووداوەکە تەلەفۆنی بۆ کردووە بەناوی بردن بۆ سلێمانی بۆ وەرگرتنی سولفە و لە ماڵەوە بردوویەتیە دەرەوە\". موقەدەم بەرزان عوسمان دەڵێت، \"کاژێر ٠٢: ٠٠ی شەو بەدواوە لە جادەی حەمەوغان بۆئەوەی لە بازگەی ئاسایشی زەمەقی نەدات، لە جادەی حەمەوغان و بە رێگەیەکی خۆڵدا بردوویەتی سەر جادەی تەپە قوڕە و لەوێشەوە بۆ ناحیەی سیروانی بردووە. لەوێ [تۆمەتباری سەرەکی] ئۆتۆمبێلەکەی دەکوژێنێتەوە و پێی دەڵێت [بە (ف.) دەڵێت]، ئۆتۆمبێلەکەم لەکارکەوتووە. پاش ئەوەی [تۆمەتبارەکە بە] (ف.)، تاوانلێکراو دەڵێت با پێکەوە سەیری پێشی ئۆتۆمبێلەکە بکەین و دادەبەزێت، داوای لێدەکات بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکەی هەڵبداتەوە، لەوکاتەدا [تۆمەتبار] بە ئۆتۆمبێلەکەی دەچێت بەسەر تاوانلێکراودا. پاش ئەوەی بە ئۆتۆمبێل لێیدەدات، دواتر چوار بۆ پێنج جار بەشێوەی خولانەوە بەسەر لاشەی تاوانلێکراودا دەڕوات. دواتر کە دڵنیابووەتەوە لەوەی گیانی دەرچووە، بەجێیدەهێڵێت\". گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەنی / تەکسیی سوور و سپیی پێبووە و پێش ئەنجامدانی تاوانەکە لەزگەی سپیی بۆ کڕیوە و رەنگی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیوە و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەشی بە قوڕ داپۆشیوە، هەروەها لۆگۆی تەکسییەکەشی لابردووە بۆئەوەی نەناسرێتەوە، دوای ئەوەی تیمەکانیان گومانیان لێکردووە، لە گوندی پاڵەنیا دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت. موقەدەم بەرزان عوسمان ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە، هێشتا ئاسەواری لەزگەکە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەوە مابوو، هەروەها خوێنی تاوانلێکراویش هێشتا بەژێر ئۆتۆمبێلەکەوە مابوو، \"تاڵە مووی تاوانلێکراویش بە ئۆتۆمبێلەکەوە دۆزراوەتەوە\". گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەی ئاشکراکرد، لە ماوەی دوو مانگدا سێ تاوانی کوشتن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە روویانداوە و تاوانەکانیش ئاشکراکراون.", "summary": "گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، تۆمەتباری سەرەکیی رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیرکراوە کە رۆژی ٠٥ - ١٠ - ٢٠٢١ تەرمەکەی لەنزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە دۆزرایەوە. بە گوتەی گوتەبێژەکە، ئەو پۆلیسە بە \"هاوکاریی هاوژینەکەی\" کوژراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/081020217", "category": "kurdistan", "summary_length": 281, "article_length": 2700, "summary_token_count": 144, "article_token_count": 1319}, {"article": "دلاوەر فەزڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بە حەزی خۆیان رێگە دەدەن، هەفتەیەک رێگە دەدەن و هەفتەیەک رێگە نادەن لە بازگەکان. وەکو عێراق حیسابمان بۆ ناکەن و وەکو دەرەوەی عێراق مامەڵە دەکەن لە گەڵمان. \" بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوارووی عێراق، بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە یەک ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار جار دانوستاندنیان کردووە. حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە رووداوی گوت، \"لە بازگەیەک بۆ بازگەیەکی دیکە جیاوازی هەیە. ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی کە کێشەکە چارەسەر بکەین، چەند رۆژێک لەمەوبەر داوای ئەو بەرهەمانەیان کردووە کە ئێمە لێمان زیادە، ئێمەیش لیستمان پێدوان و کێشەکە لە چارەسەرکردندایە. \" بەرهەمی ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەبێ رێگری دێنە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرهەمەکانی باشووری کوردستان هەرجارە و بە بیانوویەک رێگریان لێدەکرێت. کاسبکارانی بازاڕی سەوزە و میوە دەڵێن، جاروبار رێگە بۆ بەرهەمەکانیان دەکرێتەوە. جاری وایش هەیە کە رێگە داخرا، بە زەبری پارە نەبێ، رێگەیان بۆ ناکرێتەوە. رەجەب عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، \"هیچ سیستمێکیان نییە کە ئێمە بەپێی ئەو سیستمە مامەڵە بکەین لەگەڵیان. زۆرجار رێگری دەکەن و جاری وایش هەیە بە قاچاخ بەرهەمەکانمان دەچن، جاری وا هەیە ٥٠٠ تاوەکو هەزار دۆلاریش دەبێ پارە بدەین. \" بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر یەکێک لە سەرەکیترین بازاڕەکانی سەوزە و میوەی عێراق و هەرێمی کوردستانە. بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی بازاڕ، رۆژانە زیاتر لە سێ هەزار تۆن میوە و سەوزەی تێدا مامەڵە دەکرێت کە بەگوێرەی ئامارەکانیان لەم وەرزەشدا زیاتر لە ٦٠ % ـی بەرهەمەکان خۆماڵین.", "summary": "دلاوەر زیاتر لە ١٠ ساڵە لە بازاڕی سەوزە و میوەدا لە هەولێر کار دەکات. ئەمساڵ ئەوەی کە زۆر کاری پەکخستوون، ناجێگیریی هەناردەکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکانە بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق. زیاتر لە ١٠ بەرهەمی خۆماڵی لەم وەرزەدا بەهۆی رێگری ناوبەناوی بازگەکان بەسەر دەستییەوە ماوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/040720215", "category": "kurdistan", "summary_length": 274, "article_length": 1508, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 691}, {"article": "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی (م. م. ع)ـە و لەدایکبووی ١٩٨٩ یە. سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، \"دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لە بنکەی پۆلیسی وارماوە تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری نیسان لە بەردەم ماڵەكەیدا سووتاوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تواندرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا. \" تۆمەتبارەکە ئێستا \"بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. \" پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، \"لێکۆڵینەوە بەردەوامە. \"", "summary": "گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە کە هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی وارماوە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی سووتاندبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/240820213", "category": "kurdistan", "summary_length": 139, "article_length": 505, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 238}, {"article": "سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"لە سەرەتای ئەو هەڵمەتەوە رێژەی تەقەکردن و بوونی ئۆتۆمبێلی جام رەش و رووداوەکانی تیژڕۆیی لە سلێمانیدا کەم بووەتەوە. زیاتر لە ١٢ ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە کە جام رەش، ژمارە رەش و بێ سەرەتا بوون. زیاتر لە ٥٠٠ پەردە و جامی رەش لێکراونەتەوە. زیاتر لە ١٠ چەکی بێمۆڵەت دەستیان بەسەردا گیراوە. ژمارەیەکی زۆر چەقۆ، خەنجەر و کەرەستەی شەڕکردن دەستیان بەسەردا گیراوە\". گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ئەوان فەرمانیان پێ کراوە لەو هەڵمەتە بەردەوام بن و تاوەکو فەرمانێکی دیکەیان بۆ راگرتنی بۆ نەیەت، بەردەوام دەبن. رۆژی یەکشەممە ٠١ - ٠٨ - ٢٠٢١ لە سلێمانی لەبەردەم بەشی مۆڵەتی شۆفێریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانیدا تۆمەتبارێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دزینی ماتۆڕێک پۆلیسێکی هاتووچۆی بریندارکرد. لەوبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد گوتی، \"هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بڕیاری دادوەرمان بۆ گرتنی وەرگرتووە. ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ئەو کاتە رادەگەیێنین کە ئەو کەسە ببرێتە بەردەم دادوەر. گوتەی بریندارەکەیش وەرگیراوە و سکاڵای لەو کەسە هەیە\". هەر هەمان رۆژ هێزەکانى ئاسایش، پۆلیس و پۆلیسى هاتووچۆى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى و بنکەکانى ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بازگەی تایبەتیان لە دەروازەى فڕۆکەخانەدا بۆ لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران دانا و سەرکەوت ئەحمەد گوتی، \"ئەو هەڵمەتە لە هەموو شوێنێکی سلێمانیدا بەردەوامە. لیژنە باڵاکە هەر شوێنێکی پێ باش بێت، لەوێ بازگە دادەنێن\".", "summary": "لە سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و چەکی بێمۆڵەت بەردەوامە و گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانییش دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٢ ئۆتۆمبێل و ١٠ چەکدا گرتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0108202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 169, "article_length": 1338, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 632}, {"article": "ئارتیکاس ئیقباڵ، قایمقامی مەریوان دەڵێت \"تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکمان نییە شوێنی حەوانەوەی کاتی بۆ خەڵک دابین بکەین، چونکە ئەوانە خانووەکانیان زەرەر و زیانی بەرکەوتووە لە شوێنە گشتییەکانی وەکو قوتابخانە و مزگەوتەکان یان لە ماڵی خزم و ئاشناکانیاندا جێگیربوون\". قایمقامی مەریوان ئاماژەی بەوە کرد \"دۆخی دوو هەزار و ٢٩٢ خانوویان لە ١٩ گوندی بەرکەوتوو بە بوومەلەرزەکە تاوتوێ کردووە، لەو ژمارەیە ١١٥ خانوویان دەبێت سەرلەنوێ دروستبکرێنەوە و ٧١ خانووش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە\". شەوی سێشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢١، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ پلەی رێختەر ناوچە سنوورییەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی لە نزیک مەریوان و پێنجوێن هەژاند. بە گوتەی قایمقامی مەریوان، لەو رووداوەدا ٩ کەس بەهۆی ترس و بەپەلە چوونە دەرەوە لە ماڵ، بە سووکی برینداربوون و چارەسەریان بۆ کراوە.", "summary": "قایمقامی مەریوان رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە زەرەر و زیانەکانی بوومەلەرزەی شەوی سێشەممە، دەرکەوت ١٨٦ خانوو لە سنووری مەریوان زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە و خەڵکەکەشیان لە قوتابخانە و مزگەوت یان ماڵی خەڵکی دیکەدا دەژین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/080420213", "category": "kurdistan", "summary_length": 218, "article_length": 755, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 343}, {"article": "شوان سابیر محەممەد، گەشتیارە و لە پێنجوێنەوە چووەتە زرێبار و دەڵێت، \"زرێبار لەتێکی بچووکە لە بەهەشت و خۆشبەختانە کەوتووەتە کوردستانی گەورەوە و کوردستانی رۆژهەڵاتەوە، بەداخەوە ئەو جوانییەی کە هەیەتی سرووشتییە، ئەوە لە هەر وڵاتێکی دیکە بووایە وایان لێدەکرد کە خەڵکێکی زۆر روویان تێکردبا. \" ئەمساڵ هەم لە رۆژانی پشووی نەورۆز و هەمیش لەم رۆژانەدا کە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە چەند رۆژ لە ئێران پشوو راگەیێندراوە، گەشتیارێکی زۆر گەیشتوونەتە ناوچەکە. ئەوانەی چەند ساڵە کاروپیشەیان لە دەوری زرێبارە دەڵێن، هیچ خزمەتگوزاریێکی گونجاو لەو شوێنە گەشتیارییە نییە کە شیاوی ناوی زرێبار بێت. ساحێب رەشیدی، هاونیشتمانیی مەریوان گوتی، \"خزمەتگوزارییەکان لێرە وەکو پێویست نین، رێگەوبانەکان خراپن، ئێمە لەبەر خۆمان واناڵێین، بەڵکو خەمی ئەو گەشتیارانەمانە کە سەردانی ئێرە دەکەن، ئەوان لە دوورە دێنە ئێرە و بۆ خۆشگوزەرانی دێن. \" یەکێک لەو گوندانەی کە لە دەوری دەریاچەکەیە بە بۆنەی پاراستنی ژینگەی لەقلەقەکان و رەوشتی جوانی خەڵکەکەی ناوبانگی هەیە، گوندی دەرەتفێیە. ئەوانەی لە هەموو ناوچەکانی ئێرانەوە دێنە مەریوان، خۆیان دەشگەیێننە دەرەتفێ کە لەو سرووشتە دڵڕفێنە بێبەش نەبن. هەرچەندە لێرەش ئاستی نزمی خزمەتگوزاری گەشتیارانی نیگەرانکردووە. مەعسوومە ئاقامەلایی، گەشتیارە و لە هەمەدانەوە چووەتە ناوچەکە، ئەو ئاماژەی بەوە کرد، \"جاری سێیەم یان چوارەمە کە دێمە مەریوان، زۆر زۆر زۆر شارێکی خۆشە بە کەشوهەوایەکی دڵڕفێنەوە. خەڵکێکی زۆر باشی هەیە. بەڕاستی چێژم برد لەوەی کە هاتوومە ئێرە و سرووشتە جوانەکەیم بینی. ئەم گوندی دەرەتفێیە زۆر سەرنجڕاکێشە، لەقلەقەکانیم بینی. زۆر جێگایەکی خۆشە و دیسانیش دێمەوە\". دانیشتووانی دەرەتفێ سەردانی ئەو گەشتیارانە بە هەلێکی گونجاو بۆ گەشەکردنی ئابووری ناوچەکە و گوندەکەیان دەزانن و دەڵێن، ئەگەر حکومەت لەڕووی خزمەتگوزاریی پێویستەوە، کەمتەرخەم نەبێت، ئەوەندەی دیکە ناوچەکەیان لەڕووی گەشتیارییەوە گەشە دەکات. فاتح فەلاحی، دانیشتووی گوندی دەرەتفێ باس لەوە دەکات، \"دۆخی رێگەوبانەکانمان بۆ وەها گەشتیاران كێشەی هەیە و وەکو پێویست نیین، شوێنێکی وەها نییە کە گەشتیاران پشووی تێدا بدەن. \" ئیبراهیم ناموەر، دانیشتووی دیکەی گوندی دەرەتفێیە و گوتی، \"ئێمە تەنیا کێشەی رێگەوبانمان هەیە، ئەگەر ئەوە چارەسەر بکەن و وابکرێت خەڵکێکی زیاتر روو لێرە بکەن، سوپاسیان دەکەین. \" شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی گەشتیاریی ئێران ناسراوە و لەڕووی کولتوور و هەڵسوکەوتی دانیشتووانەکەیەوە، بەردەوام جێی سەرنجی گەشتیاران بووە.", "summary": "دەریاچەی زرێبار لە مەریوان کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ناوچە گەشتیارییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رۆژانی جەژندا خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0405202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 137, "article_length": 2243, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 1045}, {"article": "مەلاحەسەن واژی، کە مەلایەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پاشیڤی تۆڕی میدیایی رووداودا باسی لە بابەتی عیرفان و ئایین لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و گوتی: \"خەڵک رێز لە مانگی رەمەزان و ئایین دەگرن، بەڵام دەسەڵاتداران ئاین وەکو کەرەستەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەکاردێنن\". مەلا حەسەن واژی گوتی رێژەیەکی زۆر کوردی شیعەمەزهەب لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین، حکومەت بۆ گەیاندنی پەیامی خۆی سوود لەو دەرفەتانە وەردەگرێت و جیاوازییە مەزهەبییەکان بەکاردێنێت. ئەو مەلایەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئێستا لە باشووری کوردستان نیشتەجێیە ئاماژە بە عیرفان و تەریقە دەدات و دەڵێت: \"ئایین پەیامی دەروونی هەیە و دەیەوێت مرۆڤ لەگەڵ خۆی ئاشتبکاتەوە، عیرفان و تەریقەت مرۆڤ لەگەڵ خۆی ئاشتدەکاتەوە و مرۆڤەکان پێکەوە گرێدەدەن، عیرفان دەچێتە خانەی ئیسلامی نەریتی و بە دوای دەسەڵات نەبووە و نییە\". مەلا حەسەن واژی، زیاتر لە بارەی عیرفان و تەریقەت دەدوێت و دەڵێت: \"کورد زیاتر خزمەتی بە ئایین کردووە، تاوەکو سوودی لێ وەرگرتبێت. عیرفان و تەریقەت ئاینێکی کوردانەیە و خۆماڵی کراوە. عیرفان و تەریقەت بۆ کورد سەرچاوەی خێر بووە و کورد خۆی تێدا دۆزیوەتەوە، لانیکەم لێینەداوین و شاربەدەری نەکردووین\". سەبارەت بەوەی دەگوترێت کورد بە زەبری هێز بوونەتە موسوڵمان، مەلا حەسەن واژی گوتی: \"ئیسلام سەرەتا بەهێز هاتووە نێو کوردستان، کورد لە قۆناخێکدا بۆ ئیسلامی نووسیوە، بە ئیسلام ژیاوە و خێری لێ دیوە وەکو دیاردەیەکی ئەخلاقی و مەعرفی وەریگرتووە، رێبەران و پێشەوایانی کورد ئاینیان وەکو خۆی وەرگرتووە و خۆماڵیان کردووە. \" بەبڕوای ئەو مەلایە، کورد وەکو نەتەوەکانی دیکە نەیتوانیوە سوود لە ئاین وەربگرێت و دەڵێت: \"عەرەب، تورک و فارس ئاینیان کردووەتە کەرەستە بۆ داگیرکردنی وڵاتی نەتەوەکانی دیکە، ناڵێم خزمەتی ئاینیان نەکردووە، بەڵام بە ئایین شوناسیان لە نەتەوەکانی دیکە سەندووە\". مەلا حەسەن واژی گوتیشی: \"کورد لەبەر ئەوەی خاوەنی خۆی نەبووە و وڵاتی داگیرکراو بووە، وڵات کە داگیرکرا کێشەی شوناسی بۆ دروست دەبێت، داگیرکەران یاسایان وایە کاتێک وڵاتێک داگیر دەکەن، سەرەتا شوناسی دەبەنە ژێر پرسیارەوە، کێشەی بۆ دروستدەکەن تاوەکو دەگاتە قەیران. کورد بەشی زۆری لە قەیرانی شوناسدا بووە، کە قەیران دروستبوو، سەر لەنوێ خوێندنەوەی بۆ دەکەن و بە جۆرێکی دەنووسن، کە خۆیان حەزیان لێیە، داگیرکەران ئاینیان بە جۆرێک نووسیوە، کە خۆیان حەزیان لێبووە\".", "summary": "مەلایەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت عەرەب، تورک و فارس، ئاینی ئیسلامیان بەکارهێناوە بۆ داگیرکردنی وڵاتانی نەتەوەکانی دیکە. کوردیش هێندەی خزمەتی ئیسلامی کردووە، هێندە خێری لێ نەبینیوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1004202217", "category": "kurdistan", "summary_length": 187, "article_length": 2117, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 960}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان لەگەڵ یوناس لۆڤێن، باڵیۆزی نوێی سوێد لە عێراق كۆبووەوە و دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەرێم و سوید گفتوگۆیان كرد. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە حکومەتی سوێد کردووە زیاتر هاوکاربێت لە پرۆسەی چاکسازی لە حکومڕانیی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە بواری رێکخستنەوەی باجدا، \"بەو پێیەی وڵاتی سوێد لەو رووەوە لەسەر ئاستی جیهاندا لە ریزی وڵاتە پێشەنگەکانە\". وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، \"باڵیۆزی سوێد ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری و ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی سوێد ئامادەیە تیمی پسپۆڕ بۆ کاری راوێژکاری رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات\". لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی قۆناخی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق کراوە و هەردوولا هاوڕابوون کە عێراق بە قۆناخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت و هیوایان خواست لایەنە عێراقییەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە دانوستاندن بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاستی چاوەڕوانیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت. لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەبارەی کۆبوونەوەکە ئەوە خراوەتەڕوو، \"باڵیۆزی سوێد ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی یارمەتیی سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بدات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق\".", "summary": "جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی سوێد لە عێراق، کۆبووەوە و داوای کرد کە حکومەتی سوێد هاوکاربێت لە پرۆسەی چاکسازی لە حکومڕانیی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری رێکخستنەوەی باجدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2110202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 202, "article_length": 1264, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 568}, {"article": "ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی \"لاڤان فازڵ مەرقس\"ـە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ ـە و دوو منداڵی هەیە. ئیبراهیم شێخەڵڵا، قایمقامی شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"شەڕێکی ئاسایی لەنێوان دوو هاووڵاتی لە شەقڵاوە روویدا. بەو هۆیەوە یەکێکیان کە بە چەقۆ بریندار کرابوو، مرد. \" قایمقامی شەقڵاوە باسیشی لەوە کرد: \"کوژراوەکە پۆلیسی بنکەی بێترمە بوو لە گەڕەکێکی کریستیاننشینی شەقڵاوە. تۆمەتبارەکەیش گەنجە و دەستگیر کراوە و رووبەرووی یاسا کراوەتەوە. \" لەبارەی پەیوەندیی بکوژ و کوژراوەکەوە ئیبراهیم شێخەڵڵا ئەوەشی گوت: \"هەردووکیان کریستیانن و برادەری یەکتری بوون، بەڵام دیارە ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە. \" هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و ناوی \"ل. ی. ئـ. \"ـە و ٣٠ ساڵانە. بە گوتەی شایەتحاڵێک بۆ رووداو کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەو دوو کەسە پێشتریش شەڕ لەنێوانیاندا روویداوە و نیوەڕۆی چوارشەمەیش هەر بووەتە شەڕیان و دوای ئەوەی لێک جیا کراونەتەوە، بکوژەکە چووەتەوە ماڵ و چەقۆی هەڵگرتووە و گەڕاوەتەوە بازاڕ. بە گوتەی ئەو شایەتحاڵە بکوژەکە \"سەرخۆش بووە و دوای ئەوەی لە چایخانەیەکدا لاڤان دەبینێت، دەبێتەوە بە شەڕیان و بە چەقۆ لە لاڤان دەدات. دواتریش هەر خۆی بە برینداری دەیبات بۆ نەخۆشخانە. \"", "summary": "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٠٢/١١ لە شەڕێکدا لەنێوان دوو کەسدا لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە هەولێر لە گەڕەکی مەسیحییان گەنجێک بە چەقۆ دەکوژرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1102202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 142, "article_length": 1246, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 580}, {"article": "رۆژی شەممە ١٤ - ٥ - ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان یاوەری سیداد بارزانی کرد بۆ دەربڕینی هاوخەمی و پرسەی کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە تویتەر لەبارەی سەردانەکەی نوسیویەتی \"لە سەردانێکدا بۆ کۆنسوڵگەری گشتیی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو لە هەولێر، یاوەری بەڕێز سیداد بارزانی بووم بۆ گەیاندنی پرسەنامەی سەرۆک مەسعود بارزانی بە خێزانی شاهانە و سەرکردایەتیی و گەل و حکومەتی ئیمارات بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان. \" رۆژی هەینی ١٣ - ٠٥ - ٢٠٢٢، خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەمڕۆ شەممە ١٤ - ٥ - ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە گوێرەی بڕگەی ٥١ ـی دەستوور، محەممەد بن زایدی وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژارد.", "summary": "بەبۆنەی کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات، سیداد بارزانی پەیامی ھاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیاندە کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1405202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 154, "article_length": 846, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 400}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەشکراوە: - رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ٢٥ و ٢٦ی ٠٥ - ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی تەندروستی - رۆژی پێنجشەممە ٢٧ - ٠٥ - ٢٠٢١ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە - رۆژی یەکشەممە ٣٠ - ٠٥ - ٢٠٢١ مووچەی یەکەكانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابووری - رۆژی دووشەممە ٣١ - ٠٥ - ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه - رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی رابردووش مووچەی وەزارەتی شەهیدان و مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی - رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندبوو کە \"چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت. \" ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دابوو، دوای ئەوەی بە چەند قۆناخێک تەواوی بڕی ئەو ٣٠٠ ملیار دینارەی داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستانە، لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە گەیشتە وەزارەتی دارایی کە مانگانە دەدرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت، چونکە ئەو بڕە پارەیە بەشی ٦٠ % ی مووچەی مووچەخۆران بە لێبڕینی ٢١ % دەکات. ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی گوتیشی، \"داهاتەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستانیش ٢٧٠ ملیار دیناری عێراقییە و ئەوانیش بەتەواوی گەیشتوونەتە وەزارەتی دارایی\". بڕیاربوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ ـی هەموو مانگێک مووچە دابەش بکات، ئەو لیستە بۆ چەند مانگێک بەو شێوەیە بەردەوام بوو، بەڵام بۆ مانگی ئایار دابەشکردنی مووچە دواکەوت. هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە ٨٩٥ ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، واتە ساڵانە پێویستی بە ١٠ تریلیۆن و ٧٤٠ ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە. لە کۆتایی مانگی رابردوودا رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاند، \"دواکەوتنی مووچە چەند هۆکارێکی هەیە. یەکەمیان: هاتنەوەی داهاتی نەوت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان چەند کێشەیەکی تێکەوتبوو؛ بۆ نموونە لە دەرەوەی عێراق لە رۆژی دووشەممەوە دەوام دەستپێدەکات و ئەوەش هەندێکجار ناردنی پارە دوادەخات، هەروەها گۆڕینی دۆلار بۆ دیناریش کاتی دەوێت\". لەبارەی هۆکارەکانی دیکەی دواکەوتنی مووچە رێباز حەملان ئاماژەی بەوە کرد، \"سیولەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، دڵنیایی دەدەمە خەڵکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دەدرێت\".", "summary": "وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی یەکشەممە ٠٦ - ٠٦ - ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0506202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 123, "article_length": 2244, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 1019}, {"article": "فەرمانبەرانی گرێبەست داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، گرێبەستەکانییان بکرێت بە هەمیشەیی و دەڵێن ئەوە لە بەرژەوەندیی حکومەتدایە، دەشڵێن وەزارەتی دارایی رەزامەندیی لەسەر ئەو پرسە داوە و چاوەڕوانن ئەنجوومەنی وەزیران بیخاتە بەرنامەی کۆبوونەوەکانی. لە راگەیێندراوەکەی فەرمانبەرانی گرێبەستدا هاتووە: \"لە ماوەکانی رابردوودا لەسەر خواستی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراو ئاڕاستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بە ژمارە ١٠٤٣٢ لە رۆژی ٢/٩/٢٠٢١ بە مەبەستی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، پاشان سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە رۆژی ١٣/٩/٢٠٢١ لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە بە ژمارە ١٠٩٩٥ داوای تەواوی داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەستی کردووە، کە لە داواکارییەکەدا (ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست، خشتەی بەراوردکاری بڕی مووچە بە هەمیشەیی و بە گرێبەستی، رای وەزارەتی دارایی بۆ ئەم پرسە) تێدا جێگە کراوەتەوە\". لە راگەیێندراوەکەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماژە بە وەڵامی وەزارەتی دارایی بۆ سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و تێیدا هاتووە: \"لە ٢٧ی ٩ی ٢٠٢١ بە نووسراوی فەرمی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بە داتا و زانیاری ورد ئەوە سەلمێندراوە کە بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەران گرێبەست مانگانە بڕی دوو ملیار هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە\". وەزارەتی دارایی لە نووسراوەکەیدا دەڵێت: \"بۆ ئەو تەرخانکراوە کە ئێستا مووچەی گرێبەستی لێ وەردەگرن دەتوانرێت بکرێن بە هەمیشەیی و هیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات\". فەرمانبەرانی گرێبەست دەڵێن: \"ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە نەک بارگرانی بۆ حکومەت دروست ناکەین، بەڵکو لەڕووی دارایی و ئیداریشەوە ئەرکی سەر شانی حکومەت ئاسانتر دەکەین\". فەرمانبەرانی گرێبەست داوا دەکەین کە پرسی بە هەمیشەییکردنیان بەشێک بێت لە بەرنامەی کاری ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران و رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدرێت. \" لەکۆتاییدا هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی دیکە دەکەن، ئەگەر وەڵامنەدرێنەوە، لەوبارەیەوە دەڵێن: \"لەکاتی بەدەمەوە نەهاتنی داوا رەواکانی فەرمانبەرانی گرێبەست بەدڵنیاییەوە رێگەی شەقام و گوشاری مەدەنی دەگرینەبەر و گردبوونەوەی سەرتاسەری لە تەواوی هەرێم و بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین\". عەلی بانیشاری، ئەندامی دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: \"ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان ٢٨ هەزار ٨٨٦ فەرمانبەرە، لەو ژمارەیە ١٤ هەزاریان لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانین، ئێمە لەنێوان ٤ بۆ ١٥ ساڵ خزمەتمان هەیە و هێشتا نەکراوین بە فەرمانبەری هەمیشەیی، لە کاتێکدا هەموو ئەرکەکانی فەرمانبەری ئاساییمان لەسەرە\". بە گوتەی ئەندامەکەی دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان مووچەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست لەنێوان ٣٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار دینار دەبێت و پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رێنمایی هەبووە هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست خاوەنی سێ ساڵ خزمەت بێت، دوای ئەو ماوەیە دەبێتە فەرمانبەری هەمیشەیی، بەڵام ئەمە راگیراوە.", "summary": "دەستەی نوێنەرانی فەرمانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان راگەیێینراوێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن دامەزراندنیان وەک فەرمانبەری هەمیشەیی باری شانی حکومەت لەرووی داراییەوە سووک دەکات، ئەندامێکی دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند \"بڕیارە ئەم پرسە بخرێتە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە و ئەوە چەندین چوارشەممەیە چاوەڕوانی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/241020214", "category": "kurdistan", "summary_length": 396, "article_length": 2833, "summary_token_count": 164, "article_token_count": 1253}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە، شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و محەممەد حەکیم، رێبوار حەمەد، یاسین حەسەن و فارووق عەلی، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە جیا سەردانی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد. فارووق عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی سەرۆکی کۆمەڵ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئامادەبوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"سەردانەکەی شاندی کۆمەڵی دادگەریی سەرەتا بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆبووینەوە، دواتریش سەردانی لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیمان کرد. \" لەبارەی ئامانجی سەردانەکەشەوە، فارووق عەلی رایگەیاند، \"کۆمەڵی دادگەریی مەبەستییەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنەکان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پتەوی بمێنێتەوە و ئەمە ئامانجی سەرەکی بووە. \" ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوەشکرد \"مامۆستا عەلی باپیر، لە سەرەتای دروستبوونی گرفتە نێوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەردەوام بە تەلەفۆن لەگەڵ هەردوو هاوسەرۆکان قسەی کردووە و هەوڵی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەی داوە، لەم کۆبوونەوەیەشدا جەختی لەسەر هەوڵەکان کردووەتەوە. \" لەدوای دروستبوونی کێشەکان لەنێوان هاوسەرۆکانی یەكێتی، ئەمە یەکەم دیداری نێوان سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و هاوسەرۆکانی یەکێتییە. نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی باپیر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، \"هەردوولا بە گرنگییەوە جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانییان کردەوە بە ئاراستەی لێکنزیککردنەوەی زیاتر و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی. هاوڕابوون کە ئەم قۆناخە وادەخوازێت ماڵی کورد رێکبخرێتەوە و دوای هەڵبژاردنەکانیش زەمینەی لەبار برەخسێندرێت بۆ کاری پێکەوەیی تاوەکو هەموو لایەنەکانی کورد لە چوارچێوەی بەرەیەکی نیشتمانی لەبەغدا پێکەوە یەک پەیامی کوردستانی بگەیێننە عێراق و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکرێت. \" لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەبوون. راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە دەڵێت، \"گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق کرا و هەردوولا بۆچوونی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو. \" هەر لەکۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوەکە، \"بەوردی باس لە سیاسەتی نوێی یەکێتی کرا و بافڵ تاڵەبانی وەفدی میوانی دەربارەی گۆڕانکارییەکان بەرچاوڕوونکرد و رایگەیاند، رێڕەوی حیزبیی یەکێتی لەسەر شاڕێیەکی تەندروستی رێکخراوەییە و درێژە بە هەمان سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدرێت و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان بونیاد دەنێنەوە. بە گیانی لێبووردەییەوە لەگەڵ هەمووان پێکەوە درێژە بەخەبات دەدەین لەپێناو کوردستانێکی بەهێزتر و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان. \" بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوە کردووەتەوە، \"گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتیی نێو یەکێتی و رزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندی شەخسی. بەم هەنگاوانەش یەکێتییەکەی مام و شەهیدان و تێکۆشەرانمان لە هەڵدێر پاراست.", "summary": "شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرۆکایەتیی عەلی باپیر، سەرۆکی حیزبەکە بە جیا سەردانی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد، ئەندامێکی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵیش دەڵێت، \"لە سەرەتای دروستبوونی کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بە تەلەفۆن بەردەوام گفتوگۆی لەگەڵ هاوسەرۆکاندا کردووە. \" بافڵ تاڵەبانیش رایگەیاندووە، گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای رزگاربوون بووە لە \"دەستەگەری و بەرژەوەندیی شەخسی. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/3107202125", "category": "kurdistan", "summary_length": 414, "article_length": 2838, "summary_token_count": 185, "article_token_count": 1244}, {"article": "لە راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان / نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر. م. ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (محەممەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیركردووە. پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە كە لەگەڵ كەسی كوژراودا هاوڕێی یەكدی بوون، \"لەسەر یاری و كارتی پەبجی بووەتە كێشە و دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی\". \"بکوژەکە\" بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٠٥) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگە كراوە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە لەسەر یاریی پەبجی هاوڕێکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە و \"دانی بە تاوانەکەیدا ناوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/151120205", "category": "kurdistan", "summary_length": 156, "article_length": 646, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 300}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٠٣ - ٠١ - ٢٠٢٢ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە د. جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید عوسمان محەممەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی، عەقید ستار عەبدولکەریم، بەڕێوبەری راگەیاندن بەڕێوەچوو. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشی میدیایی، بۆ رێکخستنەوەی راگەیاندنی سەربازی بەگشتی و میدیای فەرمی وەزارتی پێشمەرگە بەتایبەتی کراوەتەوە، هەروەها بڕیاری قەدەخەکردنی میدیاکان بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و میحوەرەکانی پێشمەرگە بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم درا. وەزیری پێشمەرگە لەو بارەیەوە گوتوویەتی، بڕیاری قەدەخەکردنی میدیا بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و لێدوانی فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر فەرماندە و یەکەیەک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای سەربازی دەکەنەوە، هاوکات ئەو میدیایانەی پابەندی بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگە نابن، نووسراوی فەرمییان ناردووە بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ لێپێچێنەوەی یاسایی و ئیداری پێویست، لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن لەوبارەیەوە. بەپێی راگەیێندراوەکە جووتیار عادل گوتوویەتی، \"وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجمانە رێگە لەو پەرتەوازییەی میدیا بەشێوەیەکی گشتی بگرین و هەمووان بەیەکەوە بەرەو رێگە راستەکەی میدیا بە دیاریکراوی لە بواری سەربازی و ئاسایش و ئەمنیدا بڕۆین\". لە کۆتاییدا، لەلایەن جووتیار عادلەوە دەستخۆشی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، کە پڕۆژەی ستراتیژی میدیا و هۆشیارییان تەواو کردووە و ئێستاش وەک هەنگاوی یەکەم شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە قۆناخی تەواوبوون دایە.", "summary": "وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێی داڕشتنی میدیایەکی سەربازیی نیشتمانییان کردووە کە تێیدا پڕەنسیپەکانی زانستی رۆژنامەڤانی و ئاسایشی نیشتمانی پارێزراو بێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0301202235", "category": "kurdistan", "summary_length": 216, "article_length": 1538, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 679}, {"article": "ئیڤان جانێ، مامۆستای زانکۆ و کەسایەتیی کریستیان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی رادیۆی رووداو رایگەیاند \"لە موسڵەوە تاوەکو بەسرە کە ژمارەیەکی زۆر کریستیانی تێدا دەژیا، ئێستا کەم بووەتەوە. رێژەی کریستیانەکان لە عێراقدا نزیکەی ١٥ % کەمبووەتەوە و بەشی هەرە زۆریان کۆچیان کردووە یان لە هەرێمی کوردستان گیرساونەتەوە. ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەست بە بوونی خۆمان دەکەین\". رۆژی هەینی ٥ی ئاداری ٢٠٢١ لە کاژێر ٠٩: ٣٥ خولەک بە کاتی هەولێر، پاپا فرانسیس لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئاماژەی بەوە دا کە سەردانەکەی پاپا زۆر پەیام هەڵدەگرێت، بەڵام ئەو پەیامەی خۆی جەختی لەسەر دەکاتەوە ئەوەیە وەکو نێردەیەکی ئاشتی دێتە عێراق و نوێژ و نزا دەکات تاوەکو پێکەوەژیان و لێبوردن لەدوای چەندین ساڵ لە شەڕ و نەهامەتی و تیرۆر بنبڕ بکرێت. بڕیارە پاپای ڤاتیکان رۆژی یەکشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢١ سەردانی هەرێمی كوردستان بکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. ئیڤان جانێ جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان زۆر لە بەشەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق جیاوازە و گوتیشی \"ئەگەر هەرێمی کوردستان ئەم نموونە جوانەی پێکەوەژیانی پێشکەشی جیهان نەکردایە، پاپا فرانسیس بیری لەوە نەدەکردەوە کە سەردانی عێراق بکات. ئەوە وای لە پاپا کرد کە دەبێت سەردانی عێراق بکات\". چەند ساڵێکە باس لە سەردانی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و پێشهاتەکان لە رابردوودا سەردانەکە دواخراوە. ئیڤان جانێ ئەوەی خستەڕوو کە ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردوو حکومەت زۆر بەختیارن کە سەرکردەیەکی باڵا کە پاپا فرانسیسە و رابەری کەنیسەی کاسۆلیکیی رۆژئاوایە، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. رۆژی شەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢١ پاپا بەرەو نەجەف بەڕێدەکەوێت، چاوی بە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکەوێت. دواتر دەچێتە شاری ئووری شوێنەواری و بۆ ئێوارەکەی لە بەغدا بەشداریی رێوڕەسمی کەنیسەی مار یوسفی کلدانی دەکات. پاپا فرانسیس تەمەنی ٨٤ ساڵە و سەرکردەی رۆحیی زیاتر لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن کریستیانی کاسۆلیکییە. لە ساڵی ١٩٥٧ دا لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا تووشی هەوکردنی قورسی سییەکان بووە کە دواتر بە نەشتەرگەری بەشێک لە لای راستی سییەکانی بڕدرا. لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تووشی ئازاری بڕبڕەی پشت بوو کە بۆ ئازاری جومگە و پێیەکانی گوازرایەوە و جووڵەی قورستر کرد.", "summary": "کەسایەتییەکی کریستیان و مامۆستای زانکۆ دەڵێت هەرێمی کوردستان زۆر لە بەشەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق جیاوازە و کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان هەست بە بوونی خۆیان دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0503202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 176, "article_length": 2215, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 1000}, {"article": "موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"ئەمڕۆ لە هەبوونی رووداوی کوشتن لە سنووری کۆمەڵگەی سێبیرانی قەزای خەبات ئاگادارکراینەوە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە دوو برا بەناوەکانی رێناس ستار خدر و رەنجدەر ستار خدر کوژران\". سەبارەت بە تۆمەتبارەکە و هۆکاری رووداوەکەش، موقەدەم هۆگر عەزیز گوتی: \"زانیاریی لەسەر کێشەکە و تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە کۆکرایەوە کە کەسێکە بەناوی (ی. ق. ع)ە و ناسیاوی دوو برا کورژاوەکەیە. هۆکارەکەشی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە\". هەر لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمەڵگەی سێبیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"رووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بووە و ئەو دوو برایە لەنێو ئۆتۆمبیلێکدا بوون لە جۆری ئۆپترا رەنگ سپی. تەقە لە دوو براکە کراوە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەیان سووتاوە\".", "summary": "گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە رووداوێکی کوشتن لە گوندی قەڵاچۆغانی سەر بە کۆمەڵگەی سێبیرانی قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر، دوو برا بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2508202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 180, "article_length": 923, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 442}, {"article": "ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە ٠٩ - ٠٢ - ٢٠٢٢، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند لە درەنگانی ئەمشەوەوە نزمەپاڵەپەستۆیەک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، سەرەتا لە دهۆکەوە دەستپێدەکات و دواتر دەگاتە هەموو ناوچەکان. بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی گوتی، سبەینێ بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بارانەکە ناوبەناو دەبێت و هەندێکجار بارانی بەلێزمەش دەبارێت. گوتیشی: \"لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە\". بە گوتەی ئاسۆ کەمال، کاریگەریی شەپۆلەکە رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت و لە رۆژی شەممەدا کۆتایی دێت. هەروەها بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە لە هەر پێنج پارێزگاکەی باشووری کوردستان باران دەبارێت. کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینی پلەکانی گەرمای بۆ سبەینێ بەمشێوەیە خستووەتەڕوو: هەولێر: بەرزترین ١٢ پلە و نزمترین ٦ پلە سلێمانی: بەرزترین ١٤ پلە و نزمترین ٦ پلە دهۆک: بەرزترین ٨ پلە و نزمترین ٧ پلە هەڵەبجە: بەرزترین ١٠ پلە و نزمترین ٤ پلە کەرکووک: بەرزترین ٨ پلە و نزمترین ١٥ پلە", "summary": "کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە پێنج پارێزگای باشووری کوردستان باران دەبارێت. بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، کاریگەریی شەپۆلەکە رۆژی شەممە کۆتایی دێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0902202220", "category": "kurdistan", "summary_length": 177, "article_length": 991, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 448}, {"article": "قوتابییەکەی زانکۆی سەلاحەددین ناوی ئیبراهیم عومەر ئیبراهیمە، لە بەشی سۆفتوێری کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەددین دەخوێنێت. پێشبڕکێکەش لەلایەن ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی سەلاحەدین رێکخرابوو و لە رۆژی شەممە ٢٦ - ١٢ - ٢٠٢٠ بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو. د. جەوهەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بە رووداوی گوت، ١٣ تیم لە ١١ وڵاتەوە بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کرد و ماوەی حەوت کاژێری خایاند. لە ئەنجامدا لەسەر ئاستی تاکەکەس، ئیبراهیم عومەر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و وەکو وڵاتیش عێراق لەدوای پاکستان پلەی دووەمی بەدەستهێنا. سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین ئاماژەی بەوەشکرد، دوو خوێندکاری دیکەش لەگەڵ ئیبراهیم نوێنەرایەتیی عێراقیان کردووە، ئەوانیش بیلال محەممەد حەمید لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی و حارس محەممەد مەحموود جابر لە زانکۆی موسڵ بوون. ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی سەلاحەدین هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و لەبارەی بەدەستهێنانی ئەو پلەیە لەلایەن ئەو خوێندکارانەوە لە فەیسبووک نووسیویەتی \"بە هەڵسەنگاندنی کارە قورسەکانتان و خۆتەرخانکردنتان، دەمانزانی دەیبەنەوە.. ئێوە بوونە مایەی شانازی بۆ عێراق، خێزان، هاوڕێ قوتابییەکانتان و زانکۆ\". ئەو وڵاتانەی دیکە کە بەشداری پێشبڕکێکە بوون بریتیبوون لە: لوبنان، ئوردن، پاکستان، کوەیت، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، عومان و بەحرەین. ئیبراهیم لە قۆناخی چوارەمە لە بەشی سۆفتوێر لە کۆلێژی ئەندازیاری، ئەو بە رووداوی گوت، بۆ ئەو پێشبڕکێیە پرۆژەیان پێشکەش نەکردووە و تەنیا تاقیکردنەوە بووە، تاقیکردنەوەکانیش بە سێ قۆناخ بووە، \"یەکەمیان لە ١٥ - ١١ - ٢٠٢٠ بووە، تاقیکردنەوەی قۆناخی دووەم لە ١ - ١٢ دوایین قۆناخیش لە ٢٦ - ١٢ بەڕێوەچووە. ئەو پرسیارانەی وەڵامیان داوەتەوە لەبوارەکانی، داتا کۆمیونیکەیشن نێتۆرکین، سکیوریتی، دەبلیو لان، ئەی ئای کلاود و ستۆرەج بوونە. د. جەوهەر فەتاح ئاماژەی بەوە کرد، لە عێراق ١٢٠٠ کەس بەشدارییان تێداکردبوو، لەو ژمارەیە ٤٥ کەسیان لە زانکۆی سەلاحەددین بوون. ئەو دەڵێت، بۆیە پاکستان یەکەم بووە ١٥ هەزار خوێندکاری بەشداری پێکردبوو. بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، ئەو سێ خوێندکارە لەسەر ئاستی جیهان ئەمجارە بەشداری پێشبڕكێکە دەکەن و نوێنەرایەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.", "summary": "لە پێشبڕکێیەکی کۆمپانیای هواوی کە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێکخرابوو و ١١ وڵات تێیدا بەشداربوون، قوتابییەکی زانکۆی سەلاحەددین پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2712202018", "category": "kurdistan", "summary_length": 173, "article_length": 1928, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 902}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، \"هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوێکی دیکەی دیموکراسی بوو، بە سەرکەوتوویی گەیشتە ئەنجام\". ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەڕای گۆڕان لە سیستەمی هەڵبژاردنەکان و کێشە تەکنیکییەکان، \"بەڵام بە ئارامی و ئازادی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکانی بانگەشە و دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و ئەنجامەکانی کورد لە کەرکوک، موسڵ و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستکەوتی گەورەن و مایەی شانازین بۆ هەمووان\". حیزبی سۆسیالیست پیرۆزبایی لە بەربژێرە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن دەکات و هیوا دەخوازێت، \"ئەم سەرکەوتنە هۆکاری بەهێزکردنی ریزەکانی گەل و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بێت بۆ بە یەک دەنگ و لە یەک سەنگەر بەرگریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و ماف و داوا رەواکانی کورد لە پەرلەمان و حکومەتی ئاییندەی عێراقدا\". هەروەها ئەو حیزبە سوپاسی ئەندام و لایەنگرانی دەکات کە بە پەرۆشەوە بەشداریی دەنگدانیان کرد و دەشڵێت، \"ئامانجمان لە پشتیوانیی بەربژێرەکان، سەرخستنی کەسانی تێکۆشەر و دڵسۆز بوو بۆ بەرپرسیارێتیی نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ خۆڕێکخستنەوە و خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان\". ئەوەش لە کاتێکدایە، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق نەیتوانی هیچ کورسییەکی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.", "summary": "مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە و دەشڵێت، \"خۆمان ساز و رێکدەخەینەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1310202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 193, "article_length": 1291, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 560}, {"article": "بێنێت دەڵێت، لە دوو مانگی رابردوودا پلانێکی تۆکمەی بۆ رووبەڕوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و جموجوڵەکانی لە ناوچەکەدا ئامادەکردووە و ئەمڕۆ لەبەردەم بایدندا دەیخاتەڕوو. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، \"من بە سەرۆک بایدن دەڵێم، ئێستا کاتی وەستاندنی ئێرانییەکانە، کاتی وەستاندنی ئەم شتەیە، پێی دەڵێم کە بە دووبارە گەڕانەوە بۆ نێو رێککەوتنی ئەتۆمی، رێگەیەکی دیکەی دەربازبوون بە ئێران نەدات کە رێککەوتنەکە هەر خۆی پووچەڵبووەتەوە و چیدیکە پێویست نییە. \" تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ئێران، ناڕاستەوخۆ، بە بەشداریی چین، رووسیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا، شەش گەڕی گفتوگۆیان لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا کردووە. دەستپێکردنی گەڕی حەوتەم ماوەتەوە سەر بڕیاری کابینەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی نوێی ئێران، کە تائێستا کاتەکەی دیارینەکراوە. ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات سزاکانی سەری هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی ئەویش چالاکییە ئەتۆمییەکانی سنوورداربکات. سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، \"کاتەکە لە بەرژەوەندیی رێککەوتنی ئەتۆمیدا نییە. ئێران هەنگاوەکانی لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا ناوە، بەڵام ئەوە روونە کە ئێران ناتوانێت تا هەتایە چاوەڕێبکات. لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، لە وشە زیاتر هیچمان لە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا نەبینیوە. ئەوان تائێستاش سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار و میراتی ترەمپ جێبەجێدەکەن، ئەوەش بەڕاستی جێگەی داخە. \" ئیسرائیل پێیوایە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بوار بە تاران دەدات چەکی ئەتۆمی دروستبکات، بەڵام ئێران دەڵێت بەرنامەکەی بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە. ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم، لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران بەرهەمهێنانی کانزای یۆرانیۆمی لە ٢٠ % پیتێنراو و یۆرانیۆمی ٦٠ % پیتێنراوی زیادکردووە. بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنساش لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رۆژی ١٩ ـی ئاب رایانگەیاند، ئەو دوو جۆرە ماددەیە هیچ سوودێکی ئاشتیانە بە ئێران ناگەیێنن، بەڵکو تاران هەنگاوێکی دیکە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیکدەکەنەوە.", "summary": "نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەیەوێت لە سەردانی ئەمڕۆیدا بۆ واشنتن، سەرۆکی ئەمریکا رازیبکات کە دەستبەرداری گفتوگۆکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/240820211", "category": "kurdistan", "summary_length": 169, "article_length": 1747, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 815}, {"article": "هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان، لە هەرێمی کوردستانیش نوێژی جەژن و گوتار لە مزگەوتەکان بە پابەندبوون بە رێنوێنییە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو. لە مزگەوتی حاجی جەودەت ئەسعەدی لە شاری هەولێر، نوێژی جەژن بە پابەندبوون بە رێنوێنییە تەندروستییەکانەوە بەڕێوەچوو. نوێژخوێنان پێش ئەوەی بچنە نێو مزگەوتەکە دەمامکیان بەسەردا دابەشدەکرا و مەودای دووری نێوانیان نزیکەی مەترێک بوو.", "summary": "دوای ٣٠ رۆژ بەڕۆژووبوون و پەرستشی مانگی رەمەزان، زۆرینەی موسڵمانان ئەمڕۆ جەژن دەگێڕن، جەژنیش بە نوێژ و گوتارێکی دوای نوێژەکە دەستپێدەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/130520211", "category": "kurdistan", "summary_length": 137, "article_length": 366, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 160}, {"article": "رۆژی ٠٤/٠٤ی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی هۆشیارییە بەرامبەر بە مین و تەقەمەنی. دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان لەو رۆژەدا هەندێک چالاکیی هۆشیاری سازدەکات تاوەکو هاونیشتمانییان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی ئاگادار بکەنەوە. جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"مێژووی پاشماوەی مین لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی دەیەی ٦٠ ـی سەدەی پێشوو دەگەڕێتەوە. ٧٧٦ کیلۆمەتر دووجا خاکی هەرێمی کوردستان بە مین و پاشماوەی جەنگی پیس کراوە. \" سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین ئاماژەی بەوە دا، رەوتی پاککردنەوەی زەوی لە مین رەوتێکی قورسە و بە قورسی بەڕێوە دەچێت. لە دوای ساڵی ١٩٩٢ و دامەزراندنی حکومەتی کوردی توانراوە بە هاوکاریی رێکخراوە بیانییەکان زەوییەکی زۆر پاک بکرێتەوە و لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا تەنیا ٢٥٥ کیلۆمەتر دووجا زەویی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی ماوە. مین لە هەرێمی کوردستان تەنیا هی شەڕی ئێران - عێراق نییە، بەڵکو هی حکومەتە یەک - لەدوای - یەکەکانی عێراقە دژ بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و پێشمەرگە دایانناون. هەروەها تیرۆریستانی داعشیش تا رادەیەک خاکی کوردستانیان لە ناوچەکانی دەرەوەی کارگێڕیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شنگال و کەرکووک و گوڵاڵە بە مین پیس کردووە. جەبار مستەفا گوتی: \"ئەو رووبەرانەی پاک نەکراونەتەوە بریتین لە زاوێتە، ئامێدی، زاخۆ و چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک و؛ لە پارێزگای هەولێریش لە شەقلاوەوە تاوەکو چیای سەفین و حاجی ئۆمەران بە شیوەی جیاجیا مینی زۆر هەیە و؛ لە سلێمانییش زۆر شوێن پاشماوەی مین و جەنگییان تێدایە بە تایبەتی لە پێنجوێن، گەرمیان؛ لە هەڵەبجەیش هەیە. \" بەپێی ئاماری دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستاندا ٦٠ % ـی پاشماوەی مین و تەقەمەنیی دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی. رێکخراوی یوئێنماسی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە هەولێر لە بواری هۆشیاریی میندا کار دەکەن و هاوکاریی دەزگای گشتیی کاروباری مین دەکەن. جەبار مستەفا گوتی: \"لە سلێمانی، دهۆک، کەلار و سۆران قوتابخانەی تایبەت بە فێرکاریی هەڵگرتنەوەی مینمان هەیە. \" بەپێی ئاماری دەزگای گشتیی مین، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا ١٣ هەزار و ٥٠٥ کەس مینیان پێدا تەقیوەتەوە کە بەشێکیان مردوون و بەشێکیشیان بریندار و کەمئەندام بوون.", "summary": "سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا ٧٧٦ کیلۆمەتر دووجا خاکی هەرێمی کوردستان بە مین و پاشماوەی جەنگی پیس کراوە و رەوتی پاککردنەوەی زەوی لە مینیش رەوتێکی قورسە و بە قورسی بەڕێوەدەچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0404202214", "category": "kurdistan", "summary_length": 224, "article_length": 2018, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 908}, {"article": "کەریم ئەسەدخان، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند: \"ئێمە لێرەین بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی بە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان\"، هەروەها دەشڵێت: کاتێک سەیری ئەو رووفاتانە دەکەن، بۆیان دەردەکەوێت کە دەبێت رێز لە هەموو نەتەوە و ئایینەکان بگیرێت. رووفاتەکان لەو شوێنە بەخاکدەسپێردرێن کە پێش ساڵی ٢٠١٤ شوێنی ئاهەنگگێڕان بوو. لە هێرشەکەی داعش خەڵکی گوندی کۆچۆ زۆریان لێ کوژران و رفێنران. پشکنینی دی ئێن ئەی - یان بۆکراوە و سەرجەمیان ناسراونەتەوە و خەڵکی گوندی کۆچۆن، بەڵام لە شوێنی جیاواز لە گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە. لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش ئاماژە بەوە دەدات: ئێستا گوندی کۆچۆ لە هەموو جیهان ناسراوە و خەڵکی کۆچۆ بەهۆی ئازایەتییەکەیان دەناسرێنەوە، یونیتاد وەکو بەشێک لە سیستەمی دادوەری جیهانی کاردەکات. بە گوتەی کەریم ئەسەدخان: دەرهێنانی ئەو رووفاتانە هەوڵی رێکخراوە مرۆییەکانی عێراق و یونیتاد بووە ئەوە تاکە رێگەیە کە دادوەرییە بێتەدی، هەروەکو دەبێت تەرمی سەتان کەسی دیکە بێتە دەرەوە بۆ کەسوکاریان، ئەوانەشی ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە دەبێت بدۆزرێنەوە و دادگایی بکرێن. هەریەک لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، نوێنەرایەتیی وڵاتان، رێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی تایبەتمەند بە جینۆساید، کەسوکاری قوربانیانی شەڕی داعش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و کەسوکاری قوربانییەکانی گوندی کۆچۆ ئامادە بن. تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٧٢ گۆڕ لە ناوچەی شنگال دۆزراونەتەوە، لەوانە کاری هەڵدانەوە و کردنەوەی ١٦ گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ تەواوکراوە. لە كۆی ٣٢٥ رووفات ٦٢ رووفات ناسراونەتەوە و ٣٢٥ رووفاتیش نێردراون بۆ بەغدا بۆ ناسينەوەی ناسنامەيان. لە کۆی ئەو ٣٢٥ رووفاتە ١٠٤ یان گەڕێندرانەوە شنگال و ئەمڕۆ بەخاکدسپێردرێن. نەهامەتیەکانی خەڵکی شنگال لە ژێر دەستی داعش تەنیا بە ئاوارەبوون و وێرانبوونی شارەکەیان کۆتای نەهات، بەڵکو زیاتر لە ٦ هەزار کورد ئێزدی بێسەروشوێن کران، کۆمەڵکوژی و رفاندنیان خەمێکی قووڵی بۆ ئێزدییەکان جێهێشت، تاوەکو ئێستا بەشی زۆریان لە خێوەت و ئاوارەیی دەژین و لە نێو کەمپەکانن، رووداو بۆچونی خەڵکی چوارپارچەی کوردستانی وەرگرتووە لەبارەی بایەخدان بە کوردی ئێزدی، هاونیشتمانییەک دەڵێت \" دەبێت لە دادگا نێودەوڵەتییەکان کار لەسەر کەیسی ئێزدییەکان بکرێت و بە جینۆساید بناسرێت\".", "summary": "ئەو ١٠٤ رووفاتەی کوردانی ئێزدیی کە لە پشکنینی دی ئێن ئەی لە بەغدا ناسێنراونەتەوە، لە رێوڕەسمێکی فەرمی و فراوان لە گوندی کۆچۆ بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش و چەندین بەرپرسی دیکە بەخاکسپێردران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0702202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 263, "article_length": 2199, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 998}, {"article": "نزار عەبدولغەفار، بڕیاردەری لیژنەی گەشتوگوزاری پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٠١/٢٥ لیژنەکەیان میوانداریی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەکات و لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە کەرتی گەشتوگوزارەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن. هاوکات نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دەستەی گەشتوگوزار رەشنووسێکی بە ناوی \"پرۆژەیاسای پەرەپێدانی گەشتوگوزار\"ەوە ئامادە کردووە و مەبەستیەتی لە رێگەی پەرلەمانەوە بکرێتە یاسا، بۆ ئەوەی هەموو کارەکانی تایبەت بەو کەرتە بە یاسا رێکبخرێن. نادر روستی ئاماژەی بەوە دا کە رەشنووسەکە لە چەند ماددەیەک پێکهاتووە: مافی گشتیی، مافی گەشتیار، سزادانی سەرپێچی، داهات و رێپێدان کە بە یاسا رێکدەخرێن.", "summary": "بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەشنووسی پرۆژەیاسای گەشتوگوزار، لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزاری پەرلەمانی کوردستان میوانداریی دەستەی گەشتوگوزار دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/240120212", "category": "kurdistan", "summary_length": 162, "article_length": 692, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 305}, {"article": "ئەلیشیا کێرنس بە هاوپێچکردنی وێنەی خۆی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە تویتێکدا نووسیویەتی، \"دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو هاوڕێیەتییە لەمێژینەیەی لەنێوان وڵاتەکانماندا هەیە، هەروەها بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان\". لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەی بەریتانیا نووسیویەتی، \"دڵخۆشم کە لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەمان لەگەڵ بەرێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە\". لیز ترەس کە پێشتر وەزیری بازرگانیی نێودەوڵەتیی بەریتانیا بوو، رۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیا، لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا. بەوەش، لیز ترەس یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو یەکەمین سەرکردەی دەرەوەی بەریتانیا ئەنجام دەدات. کۆنسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا رۆژی چوارشەممە لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەیان لەم کاتەدا \"دەرفەتێکی گەورەیە\" بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندیی بازرگانی و پێکەوە کارکردنی ئابووری. لیز ترەس پێشتر لە دوو کاتی جیاوازدا وەزیری بازرگانی و وەزیری گەنجینەی بەریتانیا بووە. کۆنسوڵخانەی بەریتانیا دەڵێت، وەزیری نوێی دەرەوەی وڵاتەکەیان لە ماوەی رابردوودا لە نزیکەوە کاری لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکاندا کردووە.", "summary": "ئەلیشیا کێرنس، پەرلەمانتاری بەریتانیا کە هاوکات ئەندامی لیژنەکانی کاروباری دەرەوە و ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی بەریتانیایە، باس لەوە دەکات لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسیان لە پەیوەندیی نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردووە، دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1609202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 372, "article_length": 1356, "summary_token_count": 157, "article_token_count": 591}, {"article": "دایک و باوکی یادگار لە چارەسەرکردنی بێهیوا نەبوون و چاویان لە خێرخوازانە کە بەهانایانەوە بچن، چونکە پزیشکان پێیان گوتوون لە دەرەوەی وڵات چارەسەری هەیە و ئەوانیش توانای دابینکردنی تێچووی چارەسەرکردنییان نییە. هانا خەلیل، دایکی یادگار بە رادیۆی رووداوی راگەیاند \"یادگار هەر بە زکماکی هەردوو قاچی خوار بوون و پەنجەکانی ناتەواو بوون. ١٢ نەشتەرگەریمان بۆ کردووە. پزیشکەکان پێیان گوتین لە تورکیا و ئەمریکا چارەسەری هەیە. ئێستا چوار نەشتەرگەریی ماوە کە نزیکەی ٣٠ هەزار دۆلار (سێ دەفتەر)ی تێدەچێت\". دایکی یادگار ئاماژەی بەوە دا کە زۆرجار پەیوەندییان بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کردووە بۆئەوەی هاریکاریی ماددییان بکەن تاوەکو کوڕەکەیان چارەسەر بکەن، بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە. دوای سێ ساڵ و ١٢ نەشتەرگەری هێشتا یادگار ناتوانێت لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێت و بڕوات، هیوای بەو چوار نەشتەرگەریەیە تاوەکو بتوانێت وەکو منداڵانی دیکە بە پێیەکانی بگەڕێت. خێرخوازان دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن کە هی بنەماڵەی یادگارە: ٠٧٥٠٤٣٤٢٨١٨", "summary": "منداڵێکی سێ ساڵانی خەڵکی ئاکرێ بەناوی یادگار یاسر نەخۆشییەکی دەگمەنی هەیە و پێویستی بە چارەسەرە؛ ١٢ نەشتەرگەریی بۆ کراوە، بەڵام هێشتا چارەسەر نەبووە و پێویستی بە نەشتەرگەریی دیکەیە، بەهۆی هەژارییەوە خێزانەکەی ناتوانن نەشتەرگەریی بۆ بکەن و لە ئێش و ئازار رزگاری بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2104202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 266, "article_length": 919, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 407}, {"article": "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر لەم مانگەدا \"هەزاران\" سەردانی کۆگە، مارکێت و بازاڕ و ئەوشوێنانەیان کردووە کە چاودێرییان دەکەن. لیژنەکانی سلێمانیش نزیکەی سێ هەزار سەردانیان هەبووە. هەرچی پارێزگای دهۆکیشە زیاتر لە ٢٥٠ سەردانی کردووە و لە هەڵەبجەش زیاتر لە ١٦٠ سەردان کراون. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"هەموو لیژنەکانمان لەم مانگەدا بە هەزاران سەردانیان هەبووە، چەندین شوێنیان ئاگادار کردووەتەوە و پسووڵەی سەرپێچیمان بۆ کردوون\". قایمقامی هەولێر گوتیشی، بەهۆی گرانییەوە لەم مانگەدا ٣٠ شوێنی گەورەیان داخستووە، لیژنەکانیشیان بە بەردەوامی بەسەر کۆگە و فرۆشگەکاندا دەگەڕێن بۆ رێگریکردن لە گرانی و سەرپێچی. لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی ژمارەیان ٤٠ لیژنەیە و هەر لیژنەیەکیان دەبێت سەردانەکانی رۆژانەی لە پێنج سەردان کەمتر نەبێت، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئاماری ورد و نوێیان لەبەردەست نییە، بەڵام لەم مانگەدا زیاتر لە سێ هەزار سەردان کراون و چەندین شوێن داخراون و پسووڵەی سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەیان بۆ کراوە. لە دهۆکیش لیژنە هاوبەشەکان چاودێریی نرخ، بازاڕ و کواڵیتی دەکەن. ئاراز مستەفا، ئەندامی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوای بەرزبوونەوەی نرخی هەندێک خواردن، سەردانی نزیکەی ٢٥٠ شوێنیان کرد و هۆشدارییان بە چەند شوێنێک داوە و پسووڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ کردوون. هەروەها دینا ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوان بەردەوامن لە گەڕانی لیژنەکانیان بۆ رێگریکردن لە سەرپێچی و گرانیی نرخ و لە مانگی رابردوویشدا ٢٨٠ سەردانیان کردووە و دوو شوێنیان داخستووە، هەروەها پسوڵەی سەرپێچییان بۆ ٢٢ شوێن کردووە. سەبارەت بەم مانگەش گوتی: \"زیاتر لە ١٦٠ سەردانمان کردووە، ٤٥ شوێن ئاگادارکراونەتەوە و ٩ شوێنیان پسوڵەی سەرپێچییان بۆ کراوە\". لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی شار و شارۆچکەکان، پێش سزادانی هەر شوێنێک سەرەتا لە کەموکورتییەکەی ئاگاداری دەکەنەوە، دواتر یان پسووڵەی سزای ماددیان بۆ دەکەن یان چەند رۆژێکیش دایدەخەن، بڕیاری کۆتایی هەر دۆسییەیەکیش لەلایەن دادگەوە یەکلایی دەکرێتەوە.", "summary": "لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، چەندین لیژنە لەژێر ناوی لیژنەکانی قایمقامییەتدا رۆژانە چاودێریی بازاڕ و شوێنکار و کۆگەکان دەکەن، وەکو خۆیان باسی دەکەن، بەهۆی سەرپێچییە جۆراوجۆرەکانەوە چەندین شوێنیان داخستوون یان پسووڵەی سەرپێچییان بۆ کردوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1503202233", "category": "kurdistan", "summary_length": 249, "article_length": 2003, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 868}, {"article": "رۆژی هەینی ٠٤ - ٠٢ - ٢٠٢٢ هێزەکانی جەندرمەی تورکیا لە ناوچەی بێگیری سەر بە شاری وان لە باکووری کوردستان بارهەڵگرێکی گوماناوییان راگرتووە، لەو بارهەڵگرەدا ٦٢ کۆچبەری ئەفغانییان دەستبەسەر کردووە. بەگوتەی پارێزگاری وان، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیان، کۆچبەرەکان رەوانەی ناوەندی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کراون. بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، شوفێری بارهەڵگرەکە و کەسێکی دیکەش بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستبەسەرکراون. پارێزگای وان بە رێگەیەکی سەرەکی پەڕینەوەی کۆچبەران دادەنرێت. کۆچبەران زۆرجار لەو رێگەیە تووشی کارەساتی زۆر دەبن، بەشێکیان بەهۆی سەرماوە رەق دەبنەوە. بەگوێرەی ئامارەکان، لە دوو مانگی رابردوودا لەسەر سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باکووری کوردستاندا لانیکەم هەشت کۆچبەر بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە. چوونی کۆچبەران بۆ شاری وان بەردەوامە، بەگوتەی پارێزگاری شارەکە لە مانگی ١٠ ـی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ٣ هەزار و ٢٨٨ کۆچبەر دەستبەسەر کراون. هەروەها ١٧٠ کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکراون.", "summary": "لە ناوچەیەکی شاری وانی باکووری کوردستان و لەنێو بارهەڵگرێکدا ٦٢ کۆچبەری ئەفغانی دەستگیرکران کە ویستوویانە بە نایاسایی بچنە وڵاتانی ئەوروپا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/050220227", "category": "kurdistan", "summary_length": 139, "article_length": 926, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 417}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ - ١١ - ٢٠٢١ روونکردنەوەیەکی لەبارەی هێمایەکی هاتووچۆ بڵاوکراوکردەوە، کە لە چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە. هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: \"چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی هێمایەکی هاتووچۆ بڵاوکراوەتەوە، کە ئاماژە بۆ ئاراستە بەرەو هەولێر دەکات، وا نیشاندراوە کە ئەمە هەولێرە، ئێمە بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە، کە ئەو شوێنە هەولێر نییە، ئەو هێمایە لە شاری کەرکوک دانراوە بە ئاراستەی هەولێر\". هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەوان لە هەڵە و شێوازی دانانی هێماکە بەرپرسیار نین.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوەیەک لەبارەی تابلۆیەکی هاتووچۆ بڵاودەکاتەوە، کە لەسەری نووسراوە هەولێر و گوایە تابلۆکە لە هەولێرە، بەڵام هاتووچۆی هەولێر دەڵێت ئەو تابلۆیە لە پارێزگای هەولێر نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2211202129", "category": "kurdistan", "summary_length": 205, "article_length": 594, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 291}, {"article": "ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢، فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: \"دوای ئەوەی لێژنەیەک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانی دهۆکیان کرد و هەندێک قسە هەن سەبارەت بە دواکەوتنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دەکرێن، لەگەڵ پرسی کەمبوونەوەی غازی ماڵان کە لەدهۆک ماوەی چەند جارێکە سەرهەڵدەداتەوە، بڕیاری دووشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەیی پارێزگای دهۆک بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسانە بکات\". سەبارەت بەو بەرپرسانەی بانگهێشت دەکرێن، فەهیم عەبدوڵڵا گوتی: \"بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک و بەڕێوبەری دابەشکردنی خۆراک و ئەگەری هەیە ژمارەیەک بەرپرسی دیکەش لەو کۆبوونەوە بانگبکرێن بۆ ئەوەی بزانین چی هەیە و ئەو کێشانە بۆ روودەدەن\". ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە ٢٨ ئەندام و حەوت فراکسیۆنی جیاواز پێکدێت بەمشێوەیە: فراکسیۆنی پارتی ١٩ ئەندام، یەکگرتووی ئیسلامی ٣ ئەندام، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٢ ئەندام، بزووتنەوەی گۆڕان ١ ئەندام، کلدۆ ئاشوور یەک ئەندام، رافیدەین یەک ئەندام و ئەرمەن یەک ئەندام.", "summary": "سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک رایگەیاند بەهۆی قەیرانی غازی ماڵان و کەمبوونەوەی، لەگەڵ پرسی دابەشنەکردنی بەشەخۆراکی مانگانە، رۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک بەرپرسی پەیوەندیداریش ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1004202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 228, "article_length": 1010, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 477}, {"article": "رۆژی هەینی ٢٠ ـی ئایاری ٢٠٢٢، عەقید فازل حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوەکە لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس کە لەسەر ماتۆڕەکە بوون گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی ئامارەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان ٤١١٩ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە ٦٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧١٢١ کەسیش بریندار بوون. لەبارەی چۆنیێتی روودانی رووداوەکەوە، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا \"روون نییە\" کە تۆمەتباری رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە بووە یان ماتۆڕسکیلەکە و بۆ زانینی سوود لە کامێراکانی چاودێری وەردەگرن.", "summary": "لە هەولێر بەهۆی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2005202220", "category": "kurdistan", "summary_length": 165, "article_length": 684, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 331}, {"article": "شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"هەموو ئەو توێژینەوانەی پسپۆڕان بۆ کێڵگەی گازی سرووستی لە کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و کێڵگەکانی دیکەی گازیان کردووە، هەموویان ئەوەمان پێدەڵێن کە ئێستا هەرێمی کوردستان ناتوانێت گازی سرووشتی هەناردە بکات. پرۆسەی دامەزراندنی ژێرخانی پێویست بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی گازی هەرێمی کوردستان بە لای کەمەوە پێنج تاوەکو ١٠ ساڵی پێدەچێت. \" ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، کاتی خۆی د. ئاشتی هەورامی گوتی: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا دەگەیەنینە ملیۆنێک بەرمیل. هەروەها باسی ئابووریی سەربەخۆ و ئەوەی کرد کە ئیدی پێوسیتیان بە عێراق نامێنێت. دەشڵێت، \"بەڵام بە کردار و واقیع دەرکەوت کە وانییە و تەنیا خەیاڵاتێک بووە. ئەمەی گازی سرووشتیش بە هەمان شێوەیە. \" شێرکۆ جەودەت پێیوایە رێگرییەکان لەبەردەم هەناردەکردنی گازی هەرێمی کوردستاندا زۆرن کە هەندێکیان پەیوەندییان بە سرووشتی مامەڵەکردن لەگەڵ گازی سرووشتیدا هەیە کە گاز وەکو نەوت نییە و تەکنەلۆجیا و ئامێری تایبەتی دەوێت. ئێستا ٢٠ % ـی ئەو گازە بەکاردەهێنرێت هێشتا نیوەی پێویستییە ناوخۆییەکانیشی دابین نەکردووە. بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، رێگریی دووەم لایەنی سیاسییە کە ئێستا لەگەڵ بەغدا نەوت لە قەیراندایە و ئەوان لەو بارەوە لە دوورترین ئاستی تێگەیشتن و دابڕاندان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا. ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو باسی لەوە کرد، \"هەناردەکردنی نەوت و گاز تەنیا بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەبێت. ئەوەش پرۆسەیەکی درێژخایەنە و وا بە زوویی ناگاتە ئەنجام. ٢٠٠٧ و ٢٠١١ هەوڵ بۆ یاسای نەوت و گاز دراوە و رێکنەکەوتوون، ئێستایش زۆر سەختە رێکبکەون. ئیتر نازانم چۆن ئەم بەڵێنانە بە جیهان دەدەن و دەڵێن دەبنە شوێنگرەوەی گازی رووسیا لە کاتێکدا رێگرە سیاسی و ئاسایشی و تەکنیکییەکان زۆرن، گاز بابەتێکە پەیوەندیی بە ململانێ نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە. \" پەرلەمانتارەکەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هەروەها گوتیشی: \"یەکێتی و پارتی پەرلەمانی کوردستانیان پەکخستووە، چونکە نایانەوێت دەزگایەکی چاودێری بەسەریانەوە بێت. نایانەوێت بودجە بێتە پەرلەمانەوە و بارە لارەکان راست بکاتەوە. \" د. شێرکۆ جەودەت ئەوەی خستەڕوو کە عێراق دەتوانێت گوشار لە تورکیا بکات بۆ ئەو ٢٧ ملیار دۆلارەی خەمڵاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە لە تورکیاوە کە سکاڵایەکی یاساییە و لەلایەن عێراقەوە لە تورکیا کراوە. ئەو کاتە دەتوانێت ئەوە زیندوو بکاتەوە و وەک قەرەبوو لە تورکیای داوا بکات. هەروەها شێرکۆ جەودەت باسی لەوەیش کرد، لەبەر ئەوەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری داوە کارە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نادەستوورین، عێراق دەتوانێت بڵێت کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن لە کاری نادەستووری تێوەگلاون. ئەوەیش پشکەکانیانی لە بۆرسەی جیهانیدا دابەزاندووە. دەتوانێت کارەکانیان پێڕابگرێت، چونکە ئەگەر بەردەوام بن بە قاچاخچێتی دادەنرێت. دەیشتوانێت لە دیوی تورکیا و ئێرانەوە خاڵە گومرگییەکان کۆنترۆڵ بکات.", "summary": "ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەپێی ئەو توێژینەوانەی کراون ئێستا هەرێمی کوردستان ناتوانێت گازی سرووشتی هەناردە بکات و بە لای کەمەوە پێنج تاوەکو ١٠ ساڵی پێدەچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/230420228", "category": "kurdistan", "summary_length": 173, "article_length": 2631, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 1158}, {"article": "هێمن ئەسکەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"ئێمە گۆڕانکاری لە دەنگەکاندا بە ئاسایی دەبینین، چونکە دەزانین ئەو دەنگانەی کۆمیسیۆن رۆژی ٢٠٢١/١٠/١١ رایگەیاندن ٨٢ % ی دەنگەکان بوون و دەمانزانی ئەو دەنگانە زیاد و کەم دەکەن\". بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەش کرد، \"ئەمە مانای وا نییە کە بەربژێرەکەی یەکگرتوو لە بازنەی زاخۆ دۆڕاوە، نەخێر. ئێستایش ئێمە دەڵێین، بەربژێرەکەمان هەر براوەی دووەمی کورسییەکانی زاخۆیە، چونکە ئێمە رۆژی دەنگدان لە رێگەی چاودێرەکانمانەوە تەواوی دەنگی سندووقەکانی زاخۆمان بە پسووڵەی کۆمیسیۆن بۆ هاتووەتەوە. ئێمە دڵنیاین لەو ژمارانەی کە لامانن\". یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە لە بازنەی زاخۆ بەربژێرێکی هەبوو، لە ئەنجامی بەراییدا دەرچوو، بەڵام دوای ژماردنی بەشێکی دیکەی دەنگەکان بە دەست، تاوەکو ئێستا ئەو کورسییەی پارتی و یەکگرتوو رکابەریی لەسەر دەکەن بۆ بەربژێرەکەی پارتییە. هێمن ئەسکەندەر ئەوەشی خستەڕوو، \"کۆمیسیۆن کە دوێنێ شەو بەشێک لە ئەنجامەکانی راگەیاند، ئەم ئەنجامانە نزیکەی ٨٨ % ـی دەنگەکانی زاخۆن. هێشتا ١٢ % ی دەنگەکان ماوە کە نزیکەی ٨٨ سندووقی دەنگدان دەکات، بێگومان ئەو ژمارەیە بێتە سەر ئەوەی راگەیێندراوە هێشتا گۆڕانکاریی دیکە دروستدەبێت و ئەو ژمارەیە دەردەچێت کە ئێمە لامانە. پێموایە دەبێت هەموو لایەنەکان چاوەڕێی ئەوە بن کە کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی رابگەیێنێت. کۆمیسیۆنیش دەڵێت، ئەمە ئەنجامی کۆتایی نییە\". ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو جەخت لەوە دەکاتەوە، \"کە دەڵێم لە دەنگەکانی خۆمان دڵنیاین، مانای وا نییە بێخەمین، نیگەرانین و دەزانین لە عێراقدا دەستوەردان هەیە. ئەملا و ئەولا بە جۆرێک لە جۆرەکان خەریکن بەشبەشێنە لەسەر دەنگی بەربژێرەکان دەکەن. ئێمە لە ئاستی باڵا چاودێریی ژماردنی دەنگەکان دەکەین. لەگەڵ کۆمیسیۆن لەسەر هێڵین و ئەگەر پێویست بکات دەچینە بەغدا\". هێمن ئەسکەندەر ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان تاوەکو ئەنجامی کۆتایی رانەگەیێندرێت هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژاردن ناکەن، بەڵام پێیوایە ئەگەر کاری کۆمیسیۆن بە رابردوو بەراورد بکرێت ئەوا \"کاریان زۆر باش بووە\". یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە رۆژی ٢٠٢١/١٠/١٠ کرا، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تاوەکو ئێستا سێ کورسیی بردووەتەوە.", "summary": "دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێکی دیکە لە دەنگە ئەژمارکراوەکانی خستە سەر ئەنجامی بەرایی دەنگدان، گۆڕانکاری بەسەر ژمارەی کورسیی بەشێک لە لایەنەکاندا هات کە یەکگرتووی ئیسلامی بەو ئەنجامە لە زاخۆ کورسییەکەی بۆ بەربژێرێکی پارتی لەدەستدا. بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوویش رایدەگەیێنێت کە \"گۆڕانکاری لە دەنگەکاندا بە ئاسایی دەبینین.. بەربژێرەکەمان هەر براوەی دووەمی کورسییەکانی زاخۆیە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1310202116", "category": "kurdistan", "summary_length": 408, "article_length": 1998, "summary_token_count": 183, "article_token_count": 931}, {"article": "به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌حمه‌د باڵ كه نازناوی \"دارا كاتۆ \" بووه و ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی پەکەکەدا بوو، نیازی بووە لە چیای مه‌تین بەنهێنی لەگەڵ چەند ئەندامێکی دیکەی پەکەکە کۆببێتەوە، دوای ئەوەی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی \"میت\" شوێنی کۆبوونەوەکەی دیاریکرد، ئۆپەراسیۆن دەستیپێکرد. لە ئەنجامدا ئەحمەد باڵ و چوار گه‌ریلای دیکە كوژران. دەزگای هەواڵگری نیشتمانی \"میت\"، ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەحمەد باڵ لە ساڵانی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ دا لە سووریاوە تەقەمەنی و گه‌ریلای گواستووه‌ته تورکیا. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا كراوه‌ته به‌رپرسی هه‌واڵگری چیای مه‌تین و ده‌وروبه‌ری و له ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی چڕنووکی هه‌ڵۆ لە بارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا زانیاری کۆکردووەتەوە. ئەحمەد باڵ لە ساڵی ٢٠٠٩ ه‌وە چووەتە ریزەکانی پەکەکە و تاوەکو ساڵی ٢٠١٥ چەندین كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی و هێرشی دژ بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەنجامداوە. لە ساڵی ٢٠١٨ دا، چووەتە سووریا و بووەتە ئەندامی یەپەگە.", "summary": "ئاژانسی فه‌رمیی توركیا بڵاویكرده‌وه، تیمی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا \"میت\" به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ی له باشووری كوردستان به‌ناوی ئەحمەد باڵ كرده ئامانج.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2010202011", "category": "kurdistan", "summary_length": 181, "article_length": 870, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 392}, {"article": "بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا هەشت هەزار و ٣٥٢ پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی ١٠٣١ کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە. تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون: هاوکات ٩٧٣ تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە: لەو ماوەدا ١٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: سلێمانی: حەوت گیانلەدەستدان گەرمیان: یەک گیانلەدەستدان پشکنینەکان: ١٦٢٢٥٥٣ پشکنین ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: ١٩٥٣٤ کەس وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١٠٣١ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا ١٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٩٧٣ تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2804202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 237, "article_length": 630, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 292}, {"article": "دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"بە داخەوە دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی نەگەیشتنە رێککەوتن و هەریەکەیان بە بەربژێرێکی جیا بەشدار بوون، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بەرگەی کەرتبوونی زیاتر ناگرێت کە دەبێتە مایەی ئاڵۆزبوونی قەیرانەکان، ئێمە بە باشمان زانی لەم دۆخەدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان نەکەین، چونکە پێمان وابوو کە ئەم دانیشتنەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار گرفتەکان زیاتر دەکات. \" پۆستی سەرۆککۆمار کە بەپێی نەریتی سیاسی پشکی کوردە، یەکێتی بە مافی خۆیی دەزانێت و پارتیش لەبەر ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا براوەیە، بە مافی خۆیی دەزانێت، هەر بۆیە هەردوو حیزب بەربژێری جیایان بۆی هەیە و لەسەر ئەو پۆستە نەگەیشتنە رێککەوتن. پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو گوتی: \"ئێمە چەندین جار لە کۆبوونەوە و لێدوانەکانماندا جەختمان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە کورد لەم قۆناخە هەستیارەدا بە پاکێج و بەربژێرێکی هاوبەشەوە بچێتە بەغدا، چونکە لەم هەڵبژاردنەی دواییدا نەخشەی سیاسیی عێراق گۆڕاوە و لە حکومەتە یەک بەدوای یەکەکانی عێراقیشدا وەک پێویست مافەکانی کورد نەدراون و کێشەی کەڵەکەبوو لەنێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەن، ئەگەر کورد پەرتەوازە بێت کاریگەریی لەسەر سەنگی دەبێت. \" ئەوە دووەم جارە سەرۆکایەتیی پەرلەمان وادە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکات، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەن سیاسییەکانەوە لە پەرلەمان رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نابن و هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت. بەپێی نووسراوێک کە پێش دانیشتنەکەی رۆژی شەممە ئاراستەی پەرلەمانیان کردبوو، هەریەکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ٨١ کورسی، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ١٨ کورسی، هاوپەیمانی عەزم ١٢ کورسی، ئیشراقەی کانوون ٦ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ٤ کورسی، لەگەڵ چوار پەرلەمانتاری سەربەخۆ و پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی دادگەری بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد. دارا سێکانیانی باسی لەوە کرد، هیوادارن ئەوە ببێتە وێستگەیەک بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بە تایبەتی کورد، بیر لە جۆرێک هاوئاهەنگی و دانوستاندن بکەنەوە، بۆ ئەوەی لەم دۆخەدا کورد بە پێگەیەکی بەهێزترەوە بچێتە قۆناخی دواتر. ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو ئاماژەی بەوە دا، ئەوان وەک یەکگرتوو هیچ داخوازییەکی تایبەتیان نییە، بەڵکو کار بۆ پێگە و سەنگی کورد دەکەن و دەیانەوێت نەبنە لایەنێک بۆ پەرتەوازەیی و لێکترازانی ماڵی کورد. دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: \"دانیشتنی پەرلەمانیشمان بایکۆت کرد لەبەر ئەوە نەبوو رێککەوتنمان لەگەڵ لایەنێکدا هەبووبێت. ئەگەر وابێت، پێشتریش لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانیدا بەشداریمان کرد، ئایا دەکرێت بگوترێت ئەوە بە رێککەوتن بووە؟ ناوماڵی کوردی دابەش بووە و ئەمەیش خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات. \" دارا سێکانیانی باسی لەوەش کرد: \"ئێمە نامانەوێت ببینە لایەنگری لایەنێک دژی یەکێکی دیکە. دەمانەوێت ناوماڵی کوردی لەوە زیاتر لێکترازان و پەرتەوازەیی بە خۆیەوە نەبینێت. \"", "summary": "بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران لە دانیشتنی رۆژی شەممە ٢٦ - ٠٣ - ٢٠٢٢ ـی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، دانیشتنەکە نەکرا. پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتووش دەڵێت، بۆ ئەوەی گرفتەکان زیاد نەبن، بەشدارییان لە دانیشتنەکە نەکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2703202212", "category": "kurdistan", "summary_length": 253, "article_length": 2658, "summary_token_count": 127, "article_token_count": 1190}, {"article": "رۆژی یەکشەممە ١ ـی ئایاری ٢٠٢٢، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، \"هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین.. جەژنەكەمان لە كاتێكدایە، بەداخەوە كە دەسەڵات نەیتوانی كەمترین سود لەم مانگه پیرۆزە وەرگرێت بۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكان و دڵخۆشكردنی هاونیشتمانییان. \" سەلاحەدین بەهادین ئاماژە بەوە دەکات، \"گرفتی بژێوی و مووچه و خزمه‌تگوزاریه‌كان له خراپترین ئاستدایه. بارودۆخی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به بنبه‌ست گه‌یشتووه و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری ریشه‌یی دووركه‌وتووەته‌وە. \" باس لەوەش دەکات، \"بازاڕ و باری دارایی و ئابووری له چه‌قبه‌ستن و پاشه‌كشێدایه. گه‌نجانمان له‌به‌رده‌م بژارده‌ی كۆچكردن یان بێكاری و ئەگەری تەشەنەی جۆرەها دەرد و بەڵای ئەخلاقی و كۆمەڵایەتیدان و باری كۆمەڵایەتی و خێزان لەبەردەم كارەساتی هەڵوەشاندنەوە و تێكچوندایە. \" سەلاحەدین بەهائەدین راشیدەگەیێنێت، \"ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌وەستانه له چاره‌سه‌ر و ناتوانێت واقع بینانه ده‌ستبخاته سه‌ر برینه‌كان و راشكاوانە دان بنێت بەحاڵەتە نەخوازراوەكەدا. \" ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان چەند خاڵێک رادەگەیێنێت و دەڵێت: ١. ئەرکی حیزبەکانی دەسەڵاتە بەرپرسیارانە مامەڵەی ئەم دۆخە هەستیارە بکەن و چارەسەری خێرا و راستەقینە بۆ کێشەکانی خزمەتگوزاری و گوزەرانی هاونیشتمانیان و مووچەی مووچەخۆران بدۆزنەوە. ٢. به یه‌كڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی مامه‌ڵه‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، پرسه‌كانی مووچه و بودجه و نه‌وت و غاز و ناوچه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ و پۆسته باڵاكانی به‌غدا لەسەرووی خواستە حیزبیەکانەوە بێت. ٣. كاراكردنه‌وه‌ی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێویستیه‌كی نیشتمانی و ده‌ستورییه و ده‌بێت به‌رده‌وام مه‌رجەعیه‌تی په‌رله‌مان پارێزراو بێت. ٤. خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كات و ساتی خۆیدا، ئه‌ویش به‌كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و رێککەوتن و سازانی لایەنەکان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن. ٥. لەم حاڵەتە چەقبەستووەی كاروباردا دەبێت بەرپرسیارانە و راستگۆیانە لە چارەسەر بێ هیوا نەبین و گەلی ئێمە شایانی گەورەترین خزمەتە و هیچ قەیران و گرفتێک بەبێ منەتی چارەسەر نابێت و رەوا نییە ئیستغلالی بێدەنگی و سەبری میللەت بكرێت.", "summary": "ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، \"گرفتی بژێوی و مووچه و خزمه‌تگوزاریه‌كان له خراپترین ئاستدایه و ئەرکی حیزبەکانی دەسەڵاتە بەرپرسیارانە مامەڵەی ئەم دۆخە هەستیارە بکەن. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0105202227", "category": "kurdistan", "summary_length": 238, "article_length": 2082, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 921}, {"article": "یەکەم رێڕەوی لێخووڕینی پایسکل کە بەتەواوی رێکخراوە لەڕووی ئەندازەی هاتووچۆ و سەلامەتییەوە لە هەولێر دروستکرا، کە دەکەوێتە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک قوتابخانەی کامبریج. فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو شوێنەی رێڕەوەکەی لێ دروستکراوە، جووڵەی ترافیکی کەمی لەسەرە و گونجاوە بۆ لێخووڕینی پایسکل، کە سەرجەم کارەکانی رێکخستنی رێڕەوەکە لەڕووی هاتووچۆوە لە هێڵکاری و دانانی هێماکانی هاتووچۆوە لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆی هەولێرەوە کراوە. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا فازڵ حاجی گوتی: \"درێژی رێڕەوەکە ٣٠٠ مەترە و بۆ ئەزموون دروستکراوە، ئەگەر سەرکەوتووبووین، لەسەر شەقامەکانی ١٠٠ مەتری، ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری دروستدەکرێت\".", "summary": "بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان، رێڕەوی تایبەت بە لێخوڕینی پایسکل دروستکرا و گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش دەڵێ: \"ئەگەر لە یەکەم ئەزمووندا سەرکەوتووبووین، لە زۆربەی شەقامەکان دروستدەکرێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280420218", "category": "kurdistan", "summary_length": 184, "article_length": 655, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 308}, {"article": "رێککەوتنەکە لە ٦ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەر دوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان واژۆکراوە. زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"رێککەوتووین کارەکانی رۆژانەمان بە تەوافوق بکەین و بۆ دیاریکردنی کاری رۆژانە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هاوئاهەنگیمان هەبێت. بەتایبەت بۆ پرۆژەیاساکان لۆبی بکەین و بە رێککەوتن تێیانپەڕێنین\". ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی هەمان ئەو هاوئاهەنگییەی بۆ رووداو کرد و گوتی \"راسپێردراوین هاوئاهەنگی و پشتیوانییەکانمان زیاتربکەین، هەم لە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت بەرپرسیارێتی هەڵبگرین، هەم پێشکەشکردنی پرۆژە لەسەر ئاستی هەردوو فراکسیۆن پەرەی پێبدرێت\". رێککەوتنەکە لەسەر بنچینەی رێککەوتنی مانگی ٣ی ساڵی رابردووی نێوان پارتی و یەکێتییە، کە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم واژۆکراوە، لە ماددەی ١٤ی رێککەوتنەکدا هاتووە کە سەرۆک و جێگری سەرۆكی پەرلەمان هاوئاهەنگ و یەكهەڵوێست دەبن لە پەرلەمان، ئەمەش رەنگدانەوەی دەبێت بۆ كاری پەرلەمانی لەنێوان هەردوو فراكسیۆنی پارتی و یەکێتی\". هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی ئەو رێککەوتنەوە دەڵێت \"جێبەجێکردنی نێوەڕۆکی ئەو رێککەوتنە لەسەر ئەو بابەتانەیە کە رەهەندی نیشتمانییان هەیە و هەوڵدەدەین وابکەین کۆدەنگییان لەسەر بێت، بۆئەوەی پەرلەمان ئەرکی خۆی بەباشی ببینێت بەتایبەت لە چاودێریکردنی کارەکانی حکومەت و کارنامەکەی\". رێککەوتنەکەی نێوان هەردوو فراکسیۆن چووەتە بواری جێبەجێکردن. لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمان پارتی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بردووەتەوە کە ٤٥ کورسین و یەکێتی بە ٢١ کورسی لە پەرلەمان لە ریزبەندنی دووەمدایە.", "summary": "نزیکەی دوو هەفتەیە هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رێککەوتنێکیان واژۆکردووە، کە بەپێی نێوەڕۆکی رێککەوتنەکە لەمەودوا هیچ بڕیارێک یان پرۆژەیاسایەک بەبێ رەزامەندی یەکدی تێناپەڕێنن، بەتایبەت ئەو پرۆژەیاسایانەی رەهەندی نیشتمانییان هەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160920209", "category": "kurdistan", "summary_length": 254, "article_length": 1541, "summary_token_count": 121, "article_token_count": 691}, {"article": "رۆژی دووشەممە ١٣ - ١٢ - ٢٠٢١، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"دەستوور لە رۆژەڤی ئێمەدایە؛ لە دوایین کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانیشدا گفتوگۆی لەسەر کراوە\". گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و یەکێک لەو خاڵانەی گفتوگۆی جیددیی لەسەر دەکەن، نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانە. فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا دەستوور بنووسرێتەوە. سەبارەت بەوەی بۆچی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور پێکنەهێندراوە، پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوە کرد، چاوەڕێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن کە پەیام بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرێت، یان لە دەرەوە زەمینەسازیی سیاسی بۆ نووسینەوەی دەستوور بکات. گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت، دەستوور دەبێت هەموو لایەنەکان قسەی تێدا بکەن، \"تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک دژایەتیی نووسینەوەی دەستووری نەکردووە و هەمووان لەگەڵ نووسینەوەیدان\". پەرلەمانتارێکی یەکێتی: دەتوانرێت لەم خولەدا دەستوور بنووسرێتەوە عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندام لە لیژنەی یاسایی بە رووداوی گوت، ئەوانیش پێیانوایە دەتوانرێت لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا دەستوور بنووسرێتەوە، دەشڵێت، \"لەم خولەدا دەتوانرێت دەستوور بنووسرێتەوە، بە مەرجێک سەرۆکی حیزبەکان ناکۆکییەکانیان بەلاوەبنێن\". پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەش دەکات، \"ناکرێت هەر حیزبێک بێت و بڵێت من پرۆژەیەکم هەیە، چونکە دەستوور بۆ تەنیا حیزبێک نییە و دەبێت هەموو حیزبەکان و هاونیشتمانیان رەزامەندیی لەسەر بدەن\". عەباس فەتاح گوتیشی، زۆرینەی ماددەکان گشتین و هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەریان. سەبارەت بەو ماددانەی دەکرێت بۆچوونی جیاوازیان لەسەر هەبێت، عەباس فەتاح ئەوەی خستەڕوو، \"خاڵی کەمن؛ بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان جێگەی گفتوگۆیە، ئەوەش بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت، ئەگەر هەموو لایەنەکان نووسینەوەی دەستووریان بەلاوە گرنگ بێت\". پەرلەمانتارێکی گۆڕان: دەمانەوێت بە \"زووترین کات\"، هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی دەستوور پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت، دەستوور دەبێت خواستی هەموو خەڵکی کوردستانی تێدابێت و کاتی ئەم خولەی پەرلەمانیش ئەوەندە نەماوە. رزگار محەممەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"کاتی ئەم خولەی پەرلەمان ١٠ مانگی ماوە، بەو کاتە کەمە زەحمەتە دەستوورێک بنووسرێتەوە خواستی هەموو خەڵکی تێدابێت. بۆیە بە باوەڕی من ئەم خولە ناتوانێت دەستوور بنووسێتەوە\". هەروەها سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەوان دەیانەوێت هەرێمی کوردستان بە \"زووترین کات\"، ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی. فراکسیۆنی یەکگرتوو: پەسندکردنی دەستووری هەرێمی کوردستان ئیرادەی دەوێت، ئیرادەکەش لاوازە شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"پێمانوایە ئەم خولەی پەرلەمان دەتوانێت دەستووری هەرێمی کوردستان پەسند بکات، بەڵام ئیرادەی دەوێت و ئێستا ئیرادەکە لاوازە\". سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، دەستوور بەرنامەی کاری یەکگرتووی ئیسلامی و هەموو لایەنەکانە، دەشڵێت، \"هەر ناکۆکی و گرفتێکیش لەسەر دەستوور هەبێت، ئەوە بێگومان بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت\". سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری: دەستوور کەشوهەوایەکی لەباری پێویستە لای خۆیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستوور بابەتێکی گرنگە و پەیوەندیی بە هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتە و بۆچوونە جیاوازەکانەوە هەیە، بەڵام \"کراوە بە کەرەستەی هەڵبژاردن\". سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان گوتی، \"دەستوور کەشوهەوایەکی لەباری پێویستە، بەڕاستی ئێستا هەرێمی کوردستان لەو رووەوە لەبار نییە و ئاڵۆز و ناسەقامگیرە. تاوەکو ئێستا نەتوانراوە و هیچ کەسێک نەیتوانیوە کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکان رێکبخات، ئیدی چۆن دەتوانین لەسەر جومگە سەرەکییەکانی دەستوور رێكبکەوین\". بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان مافی هەیە خاوەنی دەستووری خۆی بێت، بەو مەرجەی ناکۆک نەبێت لەگەڵ ناوەڕۆکی دەستووری عێراقدا. لە ساڵی ٢٠٠٩ رەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان نووسرایەوە و پەرلەمان پەسندی کرد، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیی سیاسییەوە رەشنووسەکە نەخرایە گشتپرسییەوە. لە خولی چوارەمدا جارێکی دیکە دەستوور لە کۆی زیاتر لە ١٢٠ ماددە، ٧٣ ماددەی نووسرایەوە، ئاڵۆزیی سیاسی کۆتایی بەو هەوڵەش هێنا.", "summary": "نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەبێتەوە رۆژەڤ؛ فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، \"لە هەمووان جیددیترن\" بۆ نووسینەوەی دەستوور. پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتیش ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت دەستوور بە کۆدەنگی بنووسرێتەوە. پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت، ئەم خولە کاتی ئەوەی نەماوە. فراکسیۆنی یەکگرتوو دەخوازن \"بە زووترین کات ببینە خاوەنی دەستوور\"، کۆمەڵی دادگەرییش پێیوایە دەستوور کەشوهەوای لەباری پێویستە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1412202129", "category": "kurdistan", "summary_length": 390, "article_length": 4057, "summary_token_count": 170, "article_token_count": 1748}, {"article": "بەشێک لە خەڵکی شنگال لە کۆمەڵگەی دووگرێ کە دەکەوێتە باکووری چیای شنگال، رێگەی سەرەکییان داخست و داوایانکرد هێزە ئەمنییەکان لە شنگال بچنە دەرەوە، دەشڵێن، نایانەوێت هێزەکانی سوپای عێراق و یەبەشە لەنێو شارەکە بمێنن، تەنیا پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش بمێننەوە. سالم شنگالی، کاسبکارە و بە رووداوی گوت، \"نامانەوێ سوپای عێراق بێت و لەنێو ماڵەکانماندا شەڕ بکات، با بچنە دەرەوەی شار. هەروەها پەکەکە و هێزەکانی سەر بە پەکەکە، ئێمە سوپاسیان دەکەین، راستە ئەوان پێشتر چاکەیەکیان لەگەڵ ئێمە کرد و سوپاسیان دەکەین، بەڵام ئەوانیش با لەنێو ماڵەکاندا بچنە دەرەوە. \" لە ناحیەی سنوونێ بۆ پێنجەم رۆژ لەسەر یەک، بەشێک لە خەڵکی شارۆچکەکە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داویانکرد ئەو هێزانە لەنێو شارەکە بچنە دەرەوە، لەو گردبوونەوەیەدا ژن، منداڵ و بەتەمەن بەشدارییان کرد. نەجوا حەجی، پەرستارە و دەڵێت، \"پێویستە حکومەت یان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، چونکە خەڵکی هەژاری ئێمە دەبنە قوربانی و ئەو هێزانە هەر رۆژە و رێککەوتنێک دەکەن، پێویستە رێککەوتنێکی یەکجاری بکرێت بۆئەوەی چیدیکە ئەو جینۆسایدە بەسەر خەڵکی ئێمە نەیەت. \" وەسیم ناسر، قوتابییە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە، ئەو گوتی، \"دەمانەوێ هەمووان لێرە بچنە دەرەوە و نەمێنن، بۆ ئەوەی بچینەوە قوتابخانە. \" لە شەڕی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە چەکی گران بەکارهات، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە چەندین ماڵ و خانوو زیانیان پێبگات. باسیمە خدر، خەڵکی شنگالە، یەکێکە لەو کەسانەی کە زیان بەر خانووەکەی کەوتووە و دەڵێت، \"ئەوکاتەی شەڕ روویدا، ئێمە لەنێو خانووی خۆماندا بووین، منداڵە بچووکەکانیشم بردبوونە ماڵی مامیان، بەڵام ئێمە خۆمان لە ماڵ بووین کاتێک گوللەهاوەن بەر ماڵەکەمان کەوت، ترساین کە خانووەکە بەسەرماندا بکەوێت. \" بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک، لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە تاوەکو ئێستا ٢٧ هەزار خێزان لەنێون کەمپەکان و ٣٧ هەزار و ٨٠٠ کەسیش لە دەرەوەی کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێبوون، ئەو ئاوارانە بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری شنگالەوە ئاوارەی سنوورەکە بوونە و ناوچەکانیان جێهێشتووە.", "summary": "شەڕی سوپای عێراق و یەبەشە بووە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە ماڵ و خانووی هاونیشتمانییان لە شنگال تووشی زیان ببێت، زیانی گیانی و دارایی زۆر بەر خەڵکی ناوچەکە کەوت. ژنێکی شنگالی دەڵێت، \"ئێمە لە ماڵەوە بووین و گوللەهاوەنێک بەر خانووەکەمان کەوت. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0605202219", "category": "kurdistan", "summary_length": 236, "article_length": 1882, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 870}, {"article": "بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێرزەوی لە زاخۆ لانیکەم ٢٠٠ بیری ژێرزەوی هەن، هەروەها بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی زاخۆش نزیکەی ٤٠ هەزار دۆنم زەوی بە ئاوی ژێر زەوی ئاودەدرێن، وشکبوونی بیرەکانیش کاریگەریی لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەبووە و کەم بوون. لاوەند دیندار کە بیرێکی ئیتیوازی هەیە دەڵێت، ٧٠٠ دار بە ئەو بیرە ئاو دەدەن. تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٥ هەزار دۆلار تێچووە، هەر جارێکیش دەیکەنەوە و بۆڕی، ماتۆڕ و غەتاسەکەی دەگۆڕن نزیکەی ٢٥٠٠ دۆلاری پێویستە، سەرەڕای ئەوەش ئەمساڵ وشکی کردووە. لەو گوندە نزیکەی چوار دۆنم سێو، ترێ و هەنار چێندراوە، بەڵام کەمیی ئاو کاریگەریی لەسەر بەرهەمەکانیان هەبووە. ئه‌كره‌م تیسانى، جووتیارێکی گوندەکەیە و دەڵێت، ئەو کاتانەی کە بارانبارین باش بوو، کەس چاوەڕێی ئاوی نەدەکرد، بەڵام لە ساڵی رابردووەوە ئاو کەمی کردووە، کاژێرێك ئاو دێت و نامێنێت. بەپێی ئاماری هۆبەی ئاوی ژێرزەوی، لە زاخۆ ٥٠٠ بیری ئیرتیوازی هەیە کە ١٠٠ ـیان وشکیان کردووە، هەروەها لە ٢٠٠ بیری ژێرزەوی زۆربەیان وشکیان کردووە. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی زاخۆ، نزیکەی ٤٠ هەزار دۆنم زەویی بەئاوی بیرە ئیرتیوازییەکان ئاو دەدرێن. وشکبوونی بەشێکیان کاریگەریی لەسەر بەرهەمی نزیکەی ٥٠٠ جووتیار هەبووە.", "summary": "وشکبوونی بیرەئاوەکان زیانی بە جووتیارانی زاخۆ گەیاندووە، لە ئەنجامی وشکەساڵی و کەمیی بارانبارین لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەک بیری ئیرتیوازی وشک بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/111220214", "category": "kurdistan", "summary_length": 152, "article_length": 1106, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 529}, {"article": "رۆژی سێشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی فەرەنسی کرد کە پێکهاتبوو لە فرانسواز دوما، سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگریی نیشتمانی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا؛ فیلیپ مایەر و گوێندال رۆیلارد ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی فەرەنسا؛ برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کۆنسوڵی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر. لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندە فەرەنسییەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسایان تاوتوێ کرد. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شاندی فەرەنسی جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی دۆستایەتی و پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردەوە و \"ستایشی هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتیان کرد و ئاماژەیان بەوە دا، کە خواستێکی بەهێزی چاکسازی لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبینین، بۆیە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ پشتگیری و درێژەدان بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان\". مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و گەلی فەرەنسایان کردووە کە \"هەمیشە لە قۆناخە جیاواز و سەختەکاندا پشتیوانییان لە گەلی کوردستان کردووە، بەتایبەتی لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش. هەروەها، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی\". پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەت فیدراڵی، گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال، دۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و گرنگیی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆیان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی فەرەنسی کۆبووەوە و دەڵێت، شاندەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پشتگیری و درێژەدان بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2505202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 162, "article_length": 1627, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 709}, {"article": "سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا ئاگادارکراینەوە کە کەسێک لە گوندێکی نزیک قەزای چەمچەماڵ کوژراوە، تیمەکانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ئەو کەسە بە چەند فیشەکێک کوژراوە\". بەپێی زانیارییەکانی تۆڕیی میدیایی رووداو؛ ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (س. س)ـە و تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵە و لە گوندی کانی کوچەڵەی سەر بە ناحیەی شوان کوژراوە. سەبارەت بە هۆکاری کوژرانی گەنجەکە و بکوژەکەی، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی: \"بەهۆی ئەوەی کەسوکاری کوژراوەکە سەرقاڵی ناشتن و دانانی پرسە بوون، تائێستا نەچوون بۆ بنکەی پۆلیس گوتەیان لێوەربگیرێت، بۆیە نازانرێت بۆچی و لەلایەن کێ کوژراوە\".", "summary": "لە گوندێکی نزیک قەزای چەمچەماڵ کەسێک بە کوژراوی دۆزرایەوە گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژرانەکەی نازانرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220320215", "category": "kurdistan", "summary_length": 129, "article_length": 631, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 299}, {"article": "وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە \"لەپێناو گرنگیدانە بە رەوشی تەندروستیی هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجەی شەهید کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین، دوای چالاککردن و دەستبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووان. \" لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، \"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بڕی ٤٨٠ ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە. \" هەڵەبجە لە ساڵی ١٨٨٩ کراوەتە قەزا و، لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە وەکو پارێزگا ناسێنرا و یاسایەکی تایبەتی بۆ دەرکرا، لە رێکەوتی ١٣ی ئاداری ٢٠١٤ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بە پارێزگاکردنی بۆ دەرچوو، لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵەبجەی بەپارێزگا ناساند، بەڵام کارەکانی تەواونەکرا.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەت بە بڕی ٤٨٠ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1807202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 222, "article_length": 828, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 389}, {"article": "بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دەستی کەوتووە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان) و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی دۆخی سیاسی، دارایی و تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکەن. لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەشدارە. دوایین جار کە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ و پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوو. پاش کۆبوونەوەکە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بۆ تەشەنەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد \"مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌يه\". دوای کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە، کۆبوونەوەی هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كان و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو. دواتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشێکی زۆری کۆبوونەوەکان راگیران.", "summary": "کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1210202010", "category": "kurdistan", "summary_length": 124, "article_length": 1104, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 464}, {"article": "رۆژێک پێشتر گۆران عەبدوڵڵا کە خاوەنی دووکانەکەیە، پۆستەرێکی شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی لەسەر شوێنی کارەکەی هەڵواسیبوو، ئەو دەڵێت ئاگرەکە \"بەدەستی ئەنقەست\" دژی هەڵواسینی پۆستەرەکە بووە. \"من کاژێر ١٠: ٣٠ خولەک چوومەوە، کاژێر ١١: ٠٠ گوتیان وەرە دووکانەکەت سووتاوە، دووکانەکەم هۆکارەکەی ئەو وێنانەی کاک شاخەوان بوو کە هەڵمواسی بوون، بۆیە سووتاندوویانە. \" تیمی پارتی لە کەرکووک چوونە شوێنی دووکانە سووتاوەکە، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری ئەو حیزبە لە بازنەی یەک دەڵێت، ئەوە یەکێکە لەو دەیان پێشێلکارییەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەرکووک دژی ئەوان ئەنجامدراوە، \"هەوڵی جۆراوجۆر هەبوون، هەڕەشە هەبووە، دڕاندنی پۆستەرەکان هەبووە، لێکردنەوەی پۆستەری پارتی هەبوو دوێنێ لە پەلکانە، دواتر داماننایەوە و لێکۆڵینەوەشمان کرد، بابەتەکە بۆ قورسایی پارتی دەگەڕێتەوە لە گۆڕەپانەکە کە پارتی خاوەن مەسەلەی نەتەوەییە. \" هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە کردووە، بەڵام بێ ئەنجام بووە، لایەنگرانی پارتی سووربوونی خۆیان لەسەر بانگەشەی گەرموگوڕتر دووپات دەکەنەوە. محەممەد گلی، کادیری لقی سێی پارتی دەڵێت، \"کە دەبینن ئاڵای کوردستانی لەسەرە، هەندێ کەس چاوی پێدا هەڵنایات، لە بانگەشەی هەڵبژاردن تەشەنوج دەبێ، بەڵام نەک بەمشێوەیە. \" نووسینگەی کەرکووکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە ئێستا بەشێکی سەرەکیی کارەکانی کەوتووەتە دەست لیژنەیەک کە لە بەغداوە نێردراون، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی هەر سێ بازنەکەی کەرکووک تەنیا ٢٩ پێشێلکارییان تۆمارکردووە.", "summary": "درەنگانی شەوە و لە جووتسایدی پەنجا عەلیی کەرکووک، دووکانێکی فرۆشتنی جوانکاری و پێداویستیی ئافرەتان گڕی گرتووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد، بەڵام هیچ کەرەستەیەک لەنێو دووکانەکە بەبێ زیان دەرنەچوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0210202124", "category": "kurdistan", "summary_length": 213, "article_length": 1324, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 622}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ٠٨ - ٠٣ - ٢٠٢٢، لە هەولێر بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسی پێداچوونەوە بە سیستمی تەندروستی و چاکسازی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. لە میانی کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێشکرد و لە دەستپێکی گوتارەکەیدا سوپاسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد و گوتی، \"بەردەوام لەگەڵمان بوون، پاڵپشت و هاوکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بوون، هیوادارم بەردەوامیش بن لەگەڵ ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین بە یەکەوە خزمەتێکی زیاتری کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و مرۆڤایەتی بە گشتی بکەین\". مەسرور بارزانی سوپاسی ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییەشی کرد کە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی \"خەریکن بۆ ئەوەی ریفۆرم لە سێکتەری تەندروستی بکرێت تاوەکو بتوانین خزمەتێکی باشتر پێشکێشی هاووڵاتیان بکەین\". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: \"جێگەی دڵخۆشییە کە دەبینین گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە کەرتی تەندروستیدا دروستبووە، بەڵام هێشتا سەرەتایە. هیوادارم بتوانین زۆر لەوە باشتر خزمەتی هاووڵاتیان بکەین لەو کەرتە گرنگەدا\". مەسرور بارزانی هیوای خواست ئەو کۆنفرانسە ئەنجام و راسپاردەی گرنگ و باشی لێ بەرهەم بێت، یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لەو چاکسازییانەی لە بواری تەندروستیدا ئەنجامیان دەدات. مەسرور بارزانی ئەوەی نەشاردەوە کە سیستمی تەندروستی گشتی کێشەی هەیە و دەڵێت: \"لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستمان بە پرۆسەیەکی فراوانی چاکسازیی لە بوار و سێکتەرە جۆراوجۆەکان کرد و کەرتی تەندروستی یەکێک لەو بوارە گرنگانە بوو. لێرەدا پێویستە ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بدەم، ئەویش ئەوەیە ئەگەر سیستمی تەندروستی گشتیی کێشەی نەبووایە، بێگومان پێویستی بە چاکسازی نەدەکرد. ئێستاش گرفتی زۆر هەن و ئەنجامدانی چاکسازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی خراپبەڕێوەبردن و هەبوونی سیستمی ناڕێکە لەم کەرتەدا\". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەو هەنگاوانە کرد وەک چاکسازی لە بواری تەندروستی ناویانن و گوتی: \"ئێمە هەنگاوی باش و گرنگمان لە چاکسازیکردن لە بواری تەندروستیدا ناوە، لەوانەش چاکسازیی لە بواری کوالێتی دەرمان و رێنماییەکانی ھێنان، تۆمارکردن، پشکنین، چاودێری و بەدواداچوونی بازاڕی دەرمان و سزادانی سەرپێچیکاران\". مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، گلەیی زۆر لە هاوردەکردن و قۆرخکردنی هێنانی دەرمان و کوالێتییەکەی هەبووە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەرنامە چاکسازییەکەی لەو بوارەدا. هەروەها دەشڵێت، \"ئەگەرچی رووبەڕووی بەرژەوەندیی تایبەتی زۆر کەس و لایەنیش بووەتەوە، بەڵام ئێمە سوورین لە سەر درێژەدان بە بەرنامە چاکسازییەکەمان لە بواری دەرماندا\". بە ئاماژەدان بە هەنگاوەکانیان لە چاکسازی لە کەرتی تەندروستی، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە چەند بوارێک دا لەوانە؛ - دەرچوونی یاسای مافی نەخۆش و یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و ئامادەکردنی رەشنووسی یاساکانی مافی پزیشک و بیمەی تەندروستی و نەخۆشخانە تایبەتەکان. - رێکخستنەوە و دانانی رەشنووسی پرۆژەیاسای کەرتی تایبەت و گشتی لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکیدا. - کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەڕێژەی % ٢٥ بۆ سووککردنی بارگرانی لە سەرشانی هاووڵاتییان. - \"لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینارمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکرد\" مەسرور بارزانی، سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی و هەموو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کرد و گوتی، \"کە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بە رێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو پزیشک و کارمەندانەی کەرتی تەندروستی دەکەینەوە کە لە رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنادا گیانیان بەخشی. هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکاری هەموو ئەو هاووڵاتییانەش دەکەم کە بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا\". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: \"هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستی گشتی و گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە هاووڵاتییان. هەروەها کاردەکەین بۆ دانانی سیستمی بیمە و دڵنیایی تەندروستی بەپێی پێوەرێک کە گونجاو بێت بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان\". لە کۆتایی گوتارەکەیدا مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر ئەو نیگەرانییەی لای بەشێک لە هاووڵاتییان لەهەمبەر گرانبوونی ماددە خۆراکییەکان دروستبووە و رایگەیاند: \"دەمەوێت بە هاووڵاتییان رابگەیەنم، پێویست ناکات تووشی هیچ دڵەڕاوکێیەک بن و هەموو رێکارێکی پێویست گیراوەتەبەر و پێداویستیی سەرەتایی خواردن لە هەرێمی کوردستان لانیکەم بۆ شەش مانگ تاوەکو یەک ساڵی داهاتوو دەستەبەرە و هیچ جێگەی نیگەرانی نییە و هیچ پێویست ناکات هاووڵاتییان پەلە بکەن لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان. هیوادارم ئەم دۆخەش لە جیهاندا بەرەو چارەسەر بڕوات\".", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستیی گشتی و گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە هاووڵاتییان و دەشڵێت: \"کاردەکەین بۆ دانانی سیستمی بیمە و دڵنیایی تەندروستی بەپێی پێوەرێک کە گونجاو بێت بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0803202228", "category": "kurdistan", "summary_length": 271, "article_length": 4108, "summary_token_count": 121, "article_token_count": 1761}, {"article": "بەرامبەر ناڕەزاییەکانی حکومەتی عێراق لەمەڕ ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو گوتی: \"رەخنەی ئەوە ئاراستەی ئێمە دەکرێت و دەگوترێت: بێ هۆکار هێرشتان کردووەتە سەر خاکی عێراق. ئێمە بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پشتیوانی یەکێتیی خاکی عێراق دەکەین. ئێمە چاومان لە خاکی عێراق نییە، بەڵام ناتوانن بڵێن بێ هۆکار. باشە ئێوە قسە لەبارەی ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا دەکەن، ئەی باشە بۆچی هەڵوێستتان بەرامبەر پەکەکە نییە کە ساڵانێکە خاکی ئێوەی داگیرکردووە؟ یانیش بۆچی لە وڵاتەکەتاندا داڵدەیان دەدەن؟ ئەوان هێرشدەکەنە سەر پۆلیس، سەرباز و هاووڵاتیانی بێتاوانی ئێمە\". چاوشئۆغڵو باسی لەوەش کرد کە تورکیا لە گۆرەپان و لەسەر مێزیش ھەیە و ھەردوو ھێزی نەرم و تووندیشی بەکارھێناوە و رایگەیاند: \"کە کاتی دێت پێویستە ھێزی تووند لە گۆڕەپانەکەدا بەکاربھێنین. بۆ نموونە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە باکووری عێراق بۆسەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەستمان پێکردووە، ئەمە رەھەندێکیەتی\". رۆژی دووشەممە ١٨ی نیسان سوپای تورکیا لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زمینی دەستیپێکرد. وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی چڕنووک - قووفڵ باس لەوە دەکات: \"ئەگەر لە دەرەوەی سنوورەکانمان، لە سووریا و باکووری عێراق ئەم هەوڵە نەدەین، سبەی ناچار دەبین لەناو خاکی خۆماندا بەرەنگاریان ببینەوە. ناچارین ئەم کارە بکەین\". چاوشئۆغڵو هەروەها رایگەیاند، تورکیا تاکە وڵاتە بەرەنگاریی هەموو جۆرەکانی تیرۆر دەبێتەوە و گوتی: \"بەرەنگاری فەتۆ، داعش، ئەلقاعیدە، دەهاش - کاپەجە، یەپەگە و پەکەکە دەبینەوە\".", "summary": "لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ خاوەنکاران و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارە تورکەکان بە درێژایی مێژوو \"کاتێک دەستەبەری یەکگرتووییان لەنێوان دەوڵەت و گەلدا کردووە\" بەھێزبوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1904202230", "category": "kurdistan", "summary_length": 238, "article_length": 1407, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 654}, {"article": "ئاراس نەجات، راهێنەری پرۆژەکە و سەرپەرشتیاری ئامادەیی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"ئەمساڵ پرۆژەکە لە پارێزگای هەولێر لە ١٥ قوتابخانەی ئامادەیی و بنەڕەتی جێبەجێ دەکرێت و تاقیدەکرێتەوە بۆ ئەوەی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی دیاری بکەین تاوەکو ساڵی داهاتوو بتوانین لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێی بکەین. \" پرۆژەکە تەنیا لە پەرلەمانی قوتابیدا قەتیس نابێت، بەڵکو بەشێکە لە پرۆژەی کاری پێکەوەیی مافی مرۆڤ لە قوتابخانەکاندا. ئاراس نەجات ئاماژەی بەوە دا، پرۆژەکە دوو لایەن دەگرێتەوە: لایەنێکیان ئەوەیە کە لەناو پۆلدا جێبەجێ دەکرێت کە رۆڵ دەداتە قوتابییەکە لە پۆلدا بتوانێت وانەکە گەنگەشە بکات و مامۆستایش بتوانێت قوتابی بە چالاکی فێر بکات. ئەوەیش وادەکات ئاستی جۆریی خوێندن بەرز ببێتەوە. ئەو سەرپەرشتیارە پەروەردەییە ئەوەی خستەڕوو کە لایەنەکەی دیکەیان هەڵبژاردنی پەرلەمانی قوتابییە کە قوتابی لە رێگەی پەرلەمانێکی هەڵبژێردراوەوە سەرۆک و جێگر و ئەنجوومەنی هەیە و ئەنجوومەنەکە لە شەش ئەندام پێکدێت، ئەو پەرلەمانە لە دانانی پلاندا لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەدا بەشدار دەبن. ئاراس نەجات گوتی: \"ئێستا پرۆژەکە بۆ قوتابخانە حکومییەکانە و رەنگە لە داهاتوودا قوتابخانە تایبەتەکانیش بگرێتەوە. ئەم هاوینە راهێنان بە ستافی بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیاران دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکەن. \" بە گوتەی ئەو سەرپەرشتیارە، قوتابییان نوێنەریان لە لیژنەی ئاراستەکاریی قوتابخانەدا بەشدار دەبن و پرۆژەکە قوتابخانە دەکاتە ناوەندێکی چالاک کە بتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگەدا تێکەڵ ببێت. ئەنجوومەنی رۆشنبیریی بەریتانی ئەم پرۆژەیە لە بەریتانیا، ئوسترالیا و ئێرلەندای باکوور جێبەجێ دەکات.", "summary": "وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی رۆشنبیریی بەریتانی بە هاوبەشی پرۆژەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا بە ناوی پەرلەمانی قوتابییان جێبەجێ دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220220227", "category": "kurdistan", "summary_length": 171, "article_length": 1470, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 667}, {"article": "ئەمبوڵانسەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ - ١٢ - ٢٠٢١ تەرمی هەشت کۆچبەریان بردەوە بۆ دەڤەری راپەڕین، بەشێکی زۆری خەڵکی سنوورەکە لە پێشوازیی گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەرەکان ماتەم وەستان، بەشێکیان بۆ دڵنەوایی و بەشێکیش بۆ دوایین ماڵئاوایی لە کەسوکاریان ئامادە بوون. مەهراکۆ ئەحمەد، خوشکی یەکێک لە کۆچبەرە خنکاوەکانە و دەڵێت، \"برایەکم لەنێو ئەو ئەمبوڵاسانەدایە، دواینجار قسەم لەگەڵ کرد و گوتی: خەمی منتان نەبێت، ئێمە ئەوە لە فەرەنساوە بەڕێدەکەوین بۆ بەریتانیا و ٧٢ کاژێر رێگەمان لەپێشە. ئیدی لەو کاتەوە دەنگی نەما\". عومەر محەممەد، هاونیشتمانییەکی دیکەی دەڤەری راپەڕینە و باس لەوە دەکات، \"وەکو خەڵکی رانیە بۆ هاوخەمی هاتووین، ئەوان لە ناچاریدا ئەو رێگەیان گرتووەتەبەر، ئەگینا کەس ئەوەی پێخۆش نییە، خوای گەورە قەدەری وا هێناون، خوا خۆی رەحم بکات\". کاریگەرترین دیمەنی گەڕاندنەوەی تەرمەکان، دوو گەنج بوون کە لە ژیاندا هاوڕێی منداڵی یەکدی بوون، لە کۆچکردن بۆ ئەوروپاش هاوسەفەر بوون، خنکانیشیان هەر پێکەوە بوو، لە گۆڕستانی شارەکەش تەرمی شاکار عەلی و سەرکەوت پیرۆت پێکەوە بەخاکسپێردران. شاکاری تەمەن ٣٠ ساڵ و سەرکەوتی تەمەن ٢٨ ساڵ، بۆ پەیداکردنی بژێویی رۆژانەیان پێشتر لە رانیە کاری سەرپێیی و دووکان و کرێکارییان کردووە، بەدوای ژیانێکی باشتردا ٣٠ - ٠٩ - ٢٠٢١، لە رانیەوە رێگەی ئەوروپایان گرتەبەر، نیازی گەیشتن بە بەریتانیا لە دڵیاندا بووە، بەڵام بەیەکەوە لە نۆکەندی ئینگلیز، خنکان و خەونەکانیان نەهاتنەدی. پیرۆت محەممەد، باوکی سەرکەوت بە گریانەوە قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێت، \"سوپاسی ئەو خەڵکە دەکەم کە هاوکارمان بوون، ناتوانم هیچی دیکە بڵێم\". سەرباز پیرۆت، برای یەکێک لە کۆچکردووە خنکاوەکان باسی دوایین گفتوگۆی لەگەڵ براکەی دەکات و دەڵێت، \"بۆ دواجار کە قسەم لەگەڵ براکەم کرد پێی گوتم: کاکە ئەوە ٧٢ کاژێرە لەنێو ئاوداین، تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەکمان نییە. ئیدی دوای ئەوە بۆ ئەبەد دەنگی نەما\". بەپێی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ـەوە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٢٨ هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە هەشت هەزاریان لە دەڤەری راپەڕین بوون، لەو ژمارەیەش ١١٠ کۆچبەریان گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ کەسیان خەڵکی راپەڕینن، ژمارەکەش روو لە زیادبوونە. بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ئەوەی خستەڕوو، \"ئەمە یەکەم کاروانی گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەران نییە؛ بەداخەوە هێشتا کاروانی دیکە ماون، هەموو ئەم کۆچانە و دەرەنجامەکانی هۆکاری بێ کاری و کەمتەرخەمیی لایەنی پەیوەندیدارە\". لەو هەشت تەرمەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ - ١٢ - ٢٠٢١ گەڕێندرانەوە راپەڕین، سیانیان لە رانیە، دووانیان لە قەڵادزێ، دووانی دیکەش لە سەنگەرسەر و یەک تەرمیشیان لە حاجی ئاوا بەخاکسپێردران. بەپێی ئامارەکانی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران، نزیکەی ٥٣ هەزار کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بەرەو ئەوروپا کە ٧٥ % یان هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانن.", "summary": "تەرمی هەشت کۆچبەر لە دەڤەری راپەڕین دوای ئەوەی لە نۆکەندی ئینگلیز خنکان، گەڕێندرانەوە دەڤەری راپەڕین و بەخاکسپێردران، ئەمساڵ ٣٤ هاونیشتمانیی سنوورەکە لە رێگەی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2612202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 186, "article_length": 2579, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 1211}, {"article": "ئەلەند ئەمیر، بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ بە رووداوی راگەیاند، تورکیا کاژێر ١٢: ٤٠ بۆ ١٣: ٠٥ خولەکی ئەمڕۆ، سنووری هەردوو گوندی ئاتووشێ و بێبادێ کە پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی چەمانکێ نزیکە، بۆردوومانکرد، بەو هۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستبووە. لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گوندانە خەڵک تێیاندا ناژین، بەڵام بۆ شینکردنی رەز و بێستانەکانیان، خەڵک دەچنە گوندەکانیان، هێشتا دیارنییە زیانی گیانی هەبووە یاخود نا. ناحیەی چەمانکێ ٤٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورە، چەندین جار ناوچەکانی ئەو سنوورە بۆردوومانکراون. لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا جگە لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ، مانگێشکێ لە سنووری قەزای دهۆک و چەمانکێ لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکراون و سێ ئۆتۆمبێلی پارتی کرێکارانی کوردستان کراونەتە ئامانج.", "summary": "فڕۆکەکانی تورکیا هەردوو گوندی ئاتووشێ و بێبادێ - یان لە سنووری ناحیەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/210520218", "category": "kurdistan", "summary_length": 111, "article_length": 781, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 359}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ - ١٢ - ٢٠٢١ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری کرد. بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و هەروەها بۆ مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و هاریکاریی مرۆیی ئیتاڵیا دووپاتکردەوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا کە باڵيۆزى ئيتاليا له عيراق و كونسوڵی ئەو وڵاتە له هه‌ولێر ئاماده بوون، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عيراق كرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتاليا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێكشاندنى داعش و ميوانپه‌روه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد. وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى بانگهێشتى رۆما كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه له‌گه‌ڵ ئيتاليا، هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپاتكرده‌وه، به‌تايبه‌تي له‌رووى ئابوورى و كولتوورييه‌وه. دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانى دامه‌زراندنى حكومه‌تى داهاتوو، پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كانيان، دۆخ و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.", "summary": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە؛ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی رۆما کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2312202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 158, "article_length": 1567, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 707}, {"article": "رۆژی ١١ - ١٢ - ٢٠٢٠ لەبەردەم پارێزگای سلێمانی عەبدوڵڵا مەلا نووری، شێرکۆ حەمە ئەمین و پەیمان عیزەدین، سێ کەس لە سەرپەرشتیارانی خۆپێشاندانەکانی سلێمانی و پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان دەستگیرکران. عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارانەی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەی دەستگیرکردنەکەی عەبدوڵڵا مەلا نووری و د. شێرکۆ حەمە ئەمین و ھاوڕێکانی کردووە و \"ھەوڵێکی جیدی و دڵسۆزانە ھەیە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ یان بەیانی ئازاد بکرێن. \" ئەو پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بە شوێنی دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارانەی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە \"ئێستا ئەم بەڕێزانە لە ئاوبارەن لای لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی. \" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی حەمە ساڵح ئاماژە بەوە دەدات کە \"ھەرچەندە چەند کەسێک دڵنیایی دا دۆخ و تەندروستییان باشە، ھەوڵێکی جیدی و دڵسۆزانە ھەیە ئەمڕۆ ئازادبکرێن، بەڵام ھێشتا ژیان و سەلامەتیان لە ئەستۆی یەکێتیدایە. \" لە خۆپێشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزییەکانەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون. هەروەها چەند کەسێکی دیکەش لە چالاکوان و خۆپێشاندەران دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا ئازادنەکراون. لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداویش، گوڵیستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران گوتی: تاوەکو ئێستا ١٠ کەس لە خۆپێشاندەران کوژراون و ٦٠ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. عەلی حەمە ساڵح لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا سەبارەت بە دەستگیرکراوانی دیکەی خۆپێشاندانەکان دەڵێت \"لە سەیدسادق، رانیە و سلێمانیش چەندین کەس دەستگیرکراون و لە سنووری شیلادزێ، چۆمان و دھۆک چەندین چالاکی مەدەنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی پارتیەوە دەستگیکراوە. تاوەکو ئێستاش کاک عەبدوڵڵا و د. شێرکۆ نەدراونەتە دادگە. \"", "summary": "چوار رۆژە دوو پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان دەستگیرکراون، عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا عەبدوڵڵای مەلا نووری و دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین کە بەهۆی ئەم خۆپێشاندانەی دوایی دەستگیرکرابوون، ئازادنەکراون و دەشڵێت \"ئێستا لە ئاوبارەن لای لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/141220207", "category": "kurdistan", "summary_length": 311, "article_length": 1738, "summary_token_count": 143, "article_token_count": 805}, {"article": "حاجی یوسف، سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی پارێزگای دهۆک بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"لە سێ رۆژدا حەوت شوێنمان داخستوون کە دوانیان مۆڵن. ٢٨ شوێنیش سزا دراون. سوپاس بۆ خوا ئێستا لە دهۆک بەرسان خۆیان لە کاری لیژنەکانی قایمقامیەتدا هەڵناقورتێنن بۆ ئەوەی شوێنە داخراوەکان بکرێنەوە. \" رۆژی چوارشەممە ٣١ - ٠٣ - ٢٠٢١ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری دا تاوەکو ١٠ی نیسان قوتابخانەکان بە داخراوی بمێننەوە و زانکۆ و پەیمانگەکانیش دابخرێن و تەنیا تاقیکردنەوەکان بکرێن. هاوکات بەشێک لە خەڵک پێیانوایە کە قەدەخەی هاتووچۆ دەتوانێت رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکات. د. ئاراس مستەفا، بەڕێوەبەری چاودێریی خۆپاراستن لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک گوتی: \"قەدەخەی هاتووچۆ چارەسەر نییە، چونکە ئەم ڤایرۆسە هەر بەردەوام دەبێت و پێویستە ژیان بەردەوام بێت، بۆیە جێبەجێکردنی رێنوێنییەکانی خۆپارێزی زۆر گرنگن. لە راستیدا ئەوەی جێگەی داخە کە گەنجەکانمان کەمتر پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان دەبن و دەبینین زۆربەیان دەمامک نابەستن. \" نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە. هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوە کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە. شەهرام عەزیز، پزیشک لە نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە دهۆک گوتی: \"ئێستا دۆخی پارێزگای دهۆک زۆر خراپە و زۆربەی نەخۆشەکان پێویستیان بە ئۆکسجینە. بە گوێرەی ئەو ئامارانەی دێنە لامان رەوشەکە زۆر خراپتر دەبێت. \" تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١٢٢ هەزار و ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ١٠٩ هەزار و ٦٦٢ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٦٧٠ تووشبوو مردوون.", "summary": "سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی دهۆک رایدەگەیێنێت، لە سێ رۆژدا بەهۆی پابەندنەبوون بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا حەوت شوێنیان داخستوون کە دووانیان مۆڵن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0104202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 170, "article_length": 1501, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 698}, {"article": "شیلان خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، \"دوای ئەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێوشوێنەکانی کەرەنتینەوە هیچ منداڵێک لە باخچەکانی ساوایان وەرنەگیران، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ بڕیارمان داوە منداڵان وەربگرین و لەو ٤٢١ باخچەیەی کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەن، جێیان بکەینەوە\". شیلان خەلیل گوتیشی، هەوڵدەدەن بە رەچاوکردنی بارودۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنوێنییە خۆپارێزییەکان و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، منداڵان لەو باخچانە وەربگیرێن. بەپێی نووسراوی ژمارە ١٢٨١٢ی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رۆژی چوارشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢١ دەرچووە و گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە پێ کراوە، \"دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وەزیری پەروەردە بۆ دیاریكردنی كاتی دابەشكردنی فۆرمی تۆماركردنی منداڵان لە باخچەكانی منداڵانی حكومی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ - ٢٠٢٢) لە ١٥ - ٨ - ٢٠٢١ ـەوە دەست بکرێت بە دابەشكردنی فۆرم بۆ وەرگرتنی منداڵان\". هەروەها ئەو مەرجانەشی دیاریکردووە کە بۆ وەرگرتنی منداڵان دەرچوون کە ئەمانەن: ١ - تەمەنی چوار ساڵ بێت و لەدایکبووی ٠١ - ٠١ - ٢٠١٧ تاوەکو ٣١ - ١٢ - ٢٠١٧. ٢ - منداڵانی تەمەن پێنج ساڵی لەدایکبووی ٠١ - ٠١ - ٢٠١٦ تاوەکو ٣١ - ١٢ - ٢٠١٦ بێت لە گشت باخچەکانی منداڵانی حکومی. ٣ - بە هیچ شێوەیەک بڕە پارە لە دایک و باوکی منداڵان وەرناگیرێت بۆ تۆمارکردنی ناو.", "summary": "وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرج و کاتی وەرگرتنی منداڵان لە باخچە حکومییەکانی ساوایان دیاریدەکات و یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، دەبێت ئەو منداڵەی دەخرێتە ئەو باخچانەوە تەمەنی لە چوار ساڵ کەمتر نەبێت؛ بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەکانی ساوایانیش دەڵێت، \" ٤٢١ باخچەی حکومی هەن و بەپێی توانای ئەو باخچانە ئەمساڵ منداڵ وەردەگیرێن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0408202128", "category": "kurdistan", "summary_length": 350, "article_length": 1340, "summary_token_count": 162, "article_token_count": 658}, {"article": "زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازی بە رووداوی گوت: \"راپۆرتی دووەمی چاکسازی لە حکومەتەوە گەیشتووەتە پەرلەمانی کوردستان، ئێمە لە لیژنەی دارایی کۆبوونەوەی خۆمان کردووەو هەڵسەنگاندنمان بۆ راپۆرتەکە کردووە، بۆ ئەو مەبەستە بە پێویستمانزانی کۆمەڵێک لە وەزیرە تایبەتمەندەکان بێنە لیژنەکەمان روونکردنەوەمان پێبدەن سەربارەت بەو پرسیار و سەرنج و تێبینیانەی دروستبوونە وەڵاممان بدەنەوە\". بە گوتەی زیاد جەبار، \"پێشتر وەزیری ناخۆ، وەزی پێشمەرگە، وەزیری شەهیدان سەردانی لیژنەکەمانیان کردووە، ئەمڕۆش وەزیری دارایی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازی دێنە کۆبوونەوەی لیژنەکەمان، بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر ئەو پرسیار و سەرنج و تێبینیانە بدەن کە وەکو لیژنە هەمانە. پرسیارەکانیش زیاتر لەسەر کردنەوەی ئەژمارێکی بانکییە بۆ فەرمانبەران، لەگەڵ سندووقی خانەنشینی و بابەتی خانەنشینی. \" سەبارەت بە پرسی بە بارودۆخی دارایی و پرسی لێبڕینی مووچە و داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: \"بۆ ئەم پرسە دوو یاداشت لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە دراوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، نووسراویش لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی وەزیرە تایبەتمەندەکان ئامادە دانیشتنێکی پەرلەمان ببن، بۆیە ئەو دانیشتنەی ئێمە وەکو لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازی پەیوەست نابێت بە پرسی لێبڕینی مووچەو بارودۆخی دارایی\". زیاد جەبار بە پێویاستی دەزانێت \"چاکسازی لە سەرچاوەکانی داهات بکرێت، کە بریتین لە داهاتە نەوتیەکان و نانەوتییەکان، بەهەدەردان و گەندەڵییەکی زۆر لە هەردوو بوارەدا هەیە، بە دەیان تێبینیمان هەیە و پێویستە چاکسازی تێدا بکرێت، کۆمەڵێک بڕیاریش کە لە ئەنجوومەنی وەزیران دران، بەڵام بە داخەوە تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراون\". هەر ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ - ٦ - ٢٠٢١ د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کۆبوونەوەی داهاتوویان لەبارەی پرسی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت. ئەگەرچی سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بە رۆژی کۆبوونەوەکە نەکرد، بەڵام بە گوتەی خۆی، هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە ناکرێت تاوەکو لەسەر پرسی مووچە و بودجە دانیشتن نەکەن و ئێستا ئامادەکاریی بۆ دانیشتنەکە دەکەن.", "summary": "سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازی پەیوەست نابێت بە پرسی لێبڕینی مووچە و بارودۆخی دارایی، بەڵکو لەسەر راپۆرتی دووەمی چاکسازی گفتوگۆ دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیار و سەرنج و تێبینیانەی لەسەر راپۆرتەکە هەیانە. دەشڵێت، بۆ پرسی لێبڕینی مووچە و بارودۆخی دارایی و داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان دانیشتنێکی تایبەت لە پەرلەمان دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1406202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 423, "article_length": 2088, "summary_token_count": 182, "article_token_count": 904}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ - ٠٧ - ٢٠٢١، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە بازرگانانی سلێمانی کۆبووەوە و باسی لە گرنگیی كەرتی تایبەت كرد و رایگەیاند: \"حكومەت كارئاسانی دەكات بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت بەھێزتر بێت و ھاوكاربێت لەگەڵ كەرتی گشتی لە رەخساندنی هەلی كار و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری. \" بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی گوتویەتی \"چیتر هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە دەستوەردان لە كاروباری بازرگانی بکات و بازاڕ قۆرخ بكات. \" دەشڵێت \"ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان دابینکردنی ئارامی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانە و دەبێت خۆیان لە سیاسەت و هەر بابەتێكی دیکە بە دوور بگرن. \" لە بەشێكی دیکەی قسەكانیدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کردووە کە \"دەبێت فەرمانگەكانی حكومەت كارئاسانی بكەن لەپێناو راییكردنی كاروباری بازرگانان، ئەوانیش وەك حكومەت بازاڕ ئازادتر دەكەن و كێبڕكێیەكی تەندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی و بازرگانان دەستەبەر دەكەن. \" هەر لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەكەمكردنەوەی رۆتین كرد و پلانی حكومەتی بۆ نەھێشتنی رۆتین لە راییكردنی كاروباری بازرگانان و هاووڵاتیان بەشێوەیەكی گشتی روونکردەوە و گوتیشی \"دەسەڵاتەكان شۆڕدەكرێتەوە بۆ پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ ئەوەی رۆتین كەمبكرێتەوە و باشتر خزمەتی هاووڵاتیان بكرێت. \" یەکێک لە بازرگانانی سلێمانی کە لە کۆبوونەوەکە بەشداربووە و نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دا کە گۆڕانکاری گەورە دەکەن لە بازاڕی سلێمانی و سنوورەکان و کۆتایی بە قاچاچیێتی دەهێنن. \" ئەو بازرگانە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە قوباد تاڵەبانی گوتوویەتی، دەسەڵاتەکان لە حکومەتەوە شۆڕدەکرێنەوە بۆ خوارەوە و ئەمەشی بە \"هەنگاوێکی باش\" بۆ خزمەتکردنی سلێمانی ئاماژەپێدا. هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەو بازرگانە ئاماژەی بەوەدا کە قوباد تاڵەبانی دڵنیایی داوەتە بازرگانەکان و راگەیاندووە \"کاروباری خۆتان بکەن و کەس بۆی نییە دەستوەردان لە کاروبارەکانتاندا بکات. \"", "summary": "جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە بازرگانانی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند، لەمەولا بازاڕ ئازادتر دەبێت و كێبڕكێی تەندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەستەبەر دەکەین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/140720217", "category": "kurdistan", "summary_length": 175, "article_length": 1808, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 787}, {"article": "کەسێکی نزیک لە کوژراوەکە بە رووداوی راگەیاند \"کاژێر ١١: ٠٠ی شەوی ١٠ی مانگ، لە گەڕەکی رزگاریی سلێمانی کاتێک سەردانی باڵەخانەکەی دەکات کە چەند کرێکارێکی عەرەب کاریان بۆ کردووە و لەوێ لە پشتەوە کوشتوویانە\". ئەو کەسە ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە کە \"جێگەی بۆکس و خاکەناز و بەرکەوتنی بەهێز\" بە تەرمەکەوەیە، گوتیشی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەری مۆدیل نوێی پێبووە و کرێکارەکان ئۆتۆمبێلەکەشیان بردووە و هەڵاتوون. هەروەها باسی لەوەش کرد، \"کوژراوەکە ناوی عوسمان محەممەد بووە و تەمەنی ٦٠ ساڵە، هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵکو کرێکارەکان تەماحیان کردووەتە ئۆتۆمبێلەکەی\".", "summary": "شەوی رابردوو کاژێر ٢٣: ٠٠ پیاوێکی خاوەنکار لەلایەن سێ کرێکاری عەرەب لە سلێمانی دەکوژرێت و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن و هەڵدێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/110620215", "category": "kurdistan", "summary_length": 118, "article_length": 585, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 289}, {"article": "ئیخلاس دلێمی، بەربژێری پارتی لە گوێڕ و مەخموور بە رووداوی گوت: \"ئەم ناوچانە ناوچەی ماددەی ١٤٠، بابەتەکەش زۆر هەستیارە و ئەو کێشانەی لەم ناوچانەدا هەن کێشەی زۆر گەورەن، لەڕووی خزمەتگوزارییەوە مەخموور خزمەتگوزاریی زۆر کەمە و هەموو ئەو ناحیانەی سەر بە مەخموورن بێ خزمەتگوزارین، هۆکارەکەش پەیوەندیی بە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هەیە، چونکە لەو کاتەوە حیزبەکان لێرە نەمان و هیچ لایەنێک نەماوە تاوەکو خزمەتی خەڵکی مەخموور بکات\". نەبوونی هەلی کار و چۆڵکردنی شارۆچکەکە لەلایەن بەشی زۆری کورد، وایکردووە بێبازاڕییەکی گەورە لە مەخموور دروست ببێت، سەرباری ئەوەی ناوە ناوە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە و بەتایبەتتر دەشتی قەراج، هەموو جووڵەیەکی بە ئاراستەی پێشکەوتنی قەزاکە وەستاندووە. دیدار هۆشیار، دووکاندار لە مەخموور دەڵێت: \"رێژەی عەرەب زۆر زۆرە و لە مەخموور زیادیی کردووە، پێشتر ٥ بۆ ١٠ % بوون، ئێستا ٤٠ % زیاتر عەرەبە\". کرێکار حوسێن، سەرتاش لە مەخموور پێیوایە: \"ئەوانەی هەن، هیچیان نوێنەری راستەقینەی خەڵکی مەخموور نین، ئەوانە هیچیان خەڵکی موخموور نین، کەسێک نییە بڵێ من پارێزگاریی دەکەم و خەڵکی مەخمووربێت\". بەشی زۆری بانگەشە و وێنەی بەربژێران، بەرامبەر ئەو کافتریایانە هەڵواسراون کە گەنجانی شارۆچکەکەی لێ کۆدەبنەوە و خۆیان بە یاریکردنەوە سەرقاڵ کردووە، زۆربەی ئەو گەنجانەشی لە کافتریاکانن بێکارن، پێچەوانەی ناوی یارییەکەیان، هیچ ئۆکەیەک بۆ بەشدارییان لەهەڵبژاردنەکەدا ناکەن. مەخموور لەگەڵ حەمدانیە، بەرتللە، نەمروود، گوێڕ و قەراج، بازنەی ١ی پارێزگای نەینەوان بۆ دەنگدەران، لەو بازنەیەش ٢١٨ هەزار و ٩٥٩ دەنگدەر هەن.", "summary": "مەخموور ٣ کورسی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دانراوە، ١٧ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر ئەو سێ کورسییە دەکەن و یەکێکیان ئیخلاس دلێمی بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانە. ئەو دەڵێت، مەخموور خزمەتگوزاریی زۆر کەمە و، هۆکارەکەی پەیوەندیی بە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هەیە", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2309202127", "category": "kurdistan", "summary_length": 239, "article_length": 1409, "summary_token_count": 124, "article_token_count": 687}, {"article": "ساڵانە لە مانگی ئەیلوول تاوەكو مانگی كانوونی یەكەم راوچییەكانی پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان راوكردنی باڵندەی هەڵۆ دەستپێدەكەن. حەمید راوچییە و دەڵێت، \"لەسەرەتای مانگی ئەیلوول هەڵۆكان لە چیاكانی ئەفغانستان، پاكستان و رووسیا بەرەو ناوچە گەرمەكان كۆچ دەكەن، لەو نێوەندەدا راوچییەكان هەوڵەكانیان بۆ راوكردنیان دەستپێدەكەن، سوپاس بۆ خوا منیش ئەو هەڵۆ فارسییە نایابەم راوكرد\". ئەو راوچییانەی رۆژئاوای کوردستان ئەزموونێکی زۆریان هەیە، زۆربەی باڵندەكان لە ئێرانەوە بەرەو ناوچە گەرمەكان كۆچ دەكەن، كە بەنرخترین و نایابترینی هەڵۆیان تێدایە لەوانە هەڵۆی فارسی، راوچییەكانیش فێڵی جۆراوجۆر بەكاردەهێنن بۆ راوكردنیان عەبدولڕەزاق نایف راوچییەکی دیکەیە لە حەسەکە و باس لەوە دەکات، \"كۆترێكی كێویمان بەكارهێنا بۆ راوكردنی هەڵۆکە، كاتێك ویستی كۆترەكە بگرێت كەوتە نێو تۆڕەكەوە، هەڵۆیەکی فارسی زۆر نایاب بوو، پێنج ساڵ جارێك دەبیندرێت، زۆر بەدەگمەن ئەو جۆرە هەڵۆیانە راودەكەین، هەندێك لە كڕیاران ٧١ ملیۆن لیرەیان داوە، بەڵام رەتمانكردووەتەوە، چونكە پێمانوایە ١٠٠ ملیۆن دەكات\". وەرزی راوکردنی هەڵۆ ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول دەستپێدەكات و تاوەكو ناوەڕاستی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت، بەو پێیەی باڵندەكان لە رووسیا، ئێران و باكووری عێراق بە سووریادا تێدەپەڕن و دەچنە باكووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا و كەنارەكانی دەریای سوور، لە ناوەڕاستی ئاداریش تاوەكو ناوەڕاستی نیسان بەرەو شوێنەكانی خۆیان دەگەڕێنەوە. ئەو هەڵۆیانەی راوچییەکان راویان دەکەن نرخێکی خەیاڵی و زۆر لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی باڵندە دەکەن، بە تایبەت لە وڵاتانی کەنداو خواستێکی زۆریان لەسەرە.", "summary": "بازاڕی كڕین و فرۆشتنی هەڵۆ لە بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت لە وڵاتانی كەنداو بازاڕێکی گەرمە، هەندێک لە شێخە عەرەبەكان دەچنە بیابانە دوورەكان و هەندێكجار تاوەكو پاكستان دەڕۆن بۆ راوكردنی باڵندە و ئاژەڵی دەگمەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/131220203", "category": "kurdistan", "summary_length": 216, "article_length": 1443, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 671}, {"article": "د. ئاسۆ عومەر مستەفا، سەرۆکی بەشی کوردی لە زانکۆی چەرموو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی زانکۆ دەیانەوێت لە چوارچێوەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکەدا بەشی کوردی \"دابخەن\"، بەڵام ئەوە قبووڵکراو نییە، چونکە بڕیارەکە \"بەکەمتەماشاکردنی زمانی کوردی و شوناسی نەتەوەییمانە و بێئاگاییانە درێژەپێدەری سیاسەتی دووژمنان و ناحەزانی کوردە\". د. ئاسۆ دەڵێت، ناڕەزایەتیی خۆیان گەیاندووەتە ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو کە لە سەرۆکی زانکۆ، یاریدەدەرەکانی و راگری کۆلێژەکان پێکدێت و \"پێمان گوتوون، شوێنگرەوەی بەشی کوردی تەنیا دەبێت بەشی کوردی بێت\". ئەنجوومەنی بەشی زمانی کوردیی زانکۆی چەرموو کە لە مامۆستایانی بەشەکە پێکدێن، دوو جار داوایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کردووە بڕیارەکە هەڵبووەشێننەوە، بەڵام ئەنجوومەن پێی گوتوون، \"جارێکی دیکە بەشی کوردی ناکەنەوە\". د. ئاسۆ دەڵێت، \"بەداخەوە لەبری خزمەتی زیاتری زمان، مێژوو و کولتووری نەتەوەییمان، بەپێچەوانەوە سیاسەتی بێبەهاکردن و سڕینەوەی زمان و کولتووری نەتەوەییمان پەیڕەو دەکەن\". د. سەڵاح رەزا، سەرۆکی زانکۆی چەرموو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارەکە داخستن نییە و هەڵپەساردنە، بەپێی دەقی بڕیارەکەش \"لەپێناو رێکخستنی بەشە زانستییەکانی زانکۆمان و گونجاندنی بەشەکان لەگەڵ پێداویستیی بازاڕی کاری کوردستان\" ئەو بڕیارە دراوە. دەقی بڕیاری ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو ئەوەشی تێدا هاتووە، \"ئەنجوومەن بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی بەشی کوردی و ئامادەکردنی پرۆپۆزەڵێک لەلایەن بەشی کوردییەوە بە راوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی کوردی بۆ زیاتر ناساندنی زمان، ئەدەب، مێژوو و کولتووری کوردی بە جیهان لە چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی و گۆڕینی ناوی بەشی کوردی بەپێی ناوەڕۆکی پرۆپۆزەڵی ئامادەکراو بۆ ساڵی داهاتوو\". مامۆستایانی بەشی کوردی یاداشتی ناڕەزایەتییان دەرکردووە و هاشتاگێکیشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، وەکو یەکەم هەنگاو بایکۆتی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران دەکەن کە بڕیارە لە ١٧ ـی مانگ بەڕێوەبچێت، دواتریش هەڵوێستی جیددیتریان دەبێت کە تاوەکو بایکۆتی خوێندن لە ساڵی داهاتوو.", "summary": "ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو بە هۆی \"نەبوونی بازاڕی کار\"، بڕیاری هەڵپەساردنی بەشی کوردیی لە زانکۆکە داوە. سەرۆکی بەشی کوردییش رەتیدەکاتەوە پابەندی بڕیارەکە بن و دەڵێت، دوای بەشی ئینگلیزی، خوێندکارەکانی ئەوان لە پلەی دووەم دێن بۆ دامەزراندن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1309202013", "category": "kurdistan", "summary_length": 236, "article_length": 1807, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 829}, {"article": "رۆژی ٢١ - ٠٥ - ٢٠٢٢ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوستراڵیا بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ئەنجامە فەرمییەکان، پارتی کاری ئوستراڵیا ٧٥ کورسی بەدەستهێناوە و تەنیا یەک کورسیی پێویستە بۆ ئەوە زۆرینەی ١٥١ کورسیییەکەی پەرلەمان مسۆگەر بکات و حکومەت پێکبهێنێت. هاوکات پارتی لیبرالی ئوسترالیاش لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ٥٢ کورسییان بەدەستهێناوە؛ پارتەکانی دیکەش ١٢ کورسییان بردووەتەوە. پێکهێنانی حکومەتی ئوسترالیا، پێویستی بە ٧٦ کورسی پەرلەمانییە. بەو پێیەش، دوای ٩ ساڵ، پارتە نەریتخوازەکەی سکۆت مۆریسن، سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا لە دەسەڵات دووردەکەوێتەوە. سکۆت مۆریسن دانی بە شکستی خۆی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەیدا نا. سەرۆکوەزیرانە نەریتخوازەکەی ئوسترالیا رۆژی شەممە گوتی: \"من قسەم لەگەڵ ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆن و سەرۆکوەزیرانی داهاتوودا کرد و بە بۆنەی سەرکەوتنییەوە لە هەڵبژاردنەکاندا پیرۆزباییم لێکرد. \" سکۆت مۆریسنی تەمەن ٥٤ ساڵ، ئاماژەی بەوەشکرد کە لەم هەڵبژاردنەدا پارتە گەورەکان دەنگەکانیان لەدەستداوە. مۆریسن هەروەها گوتی: \"من بیر لەو خرۆشانە دەکەمەوە کە لە وڵاتەکەماندا دروستبووە. پێموایە گرنگە کە وڵاتەکەمان چاکبێتەوە و بەرەو پێش بچێت. \" گوتیشی: \"هیچ گومانێکم نییە کە لە ژێر سەرکردایەتیی بەهێزی هاوپەیمانییەکەمان، سێ ساڵی دیکە، هاوپەیمانیی حکومەت دەگەڕێتەوە. \" سکۆت مۆریسن لە ساڵی ٢٠١٨، دوای سەرکەوتنی پارتەکەی لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا، بووە سەرۆکوەزیرانی ئوستڕالیا، پێش ئەویش، پۆستەکە، یەک لە دوای یەک، لە دەستی دوو سەرکردەی دیکەی پارتی لیبڕالدا بووە.", "summary": "ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئوسترالیا پیشانیدەدەن کە پارتی لیبراڵی دەسەڵاتدار دەنگەکانی کەمی کردووە، لە بەرامبەردا پارتی کاری ئوستراڵیا زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220520224", "category": "kurdistan", "summary_length": 193, "article_length": 1360, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 635}, {"article": "گوڵشەن واحید، هاونیشتمانی بە رووداوی گوت \"دۆخی تەندروستیی من زۆر خراپە و لەسەر سنگم گرێی شێرپەنجەیی هەیە، پێشتر پێنج نەشتەرگەریم کردبوو بۆ لابردنی گرێی شێرپەنجەیی لە ناوکم و لەسەر سنگم و لەو ساڵان کارم دەکرد و پارەی نەشتەرگەرییەکەیم دابیندەکرد، بەڵام ماوەی دوو ساڵە بەهۆی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەمەوە ناتوانم ئیش بکەم، بۆیە نەمتوانیوە ئەو نەشتەرگەرییانەی کە پێویستن ئەنجامی بدەم، دایکیشم دۆخی تەندروستیی زۆر خراپە و پێویستی بە نەشتەرگەریی قوڕگە، بەڵام نەمتوانیوە بۆی بکەم، چونکە پارەم نییە، تەنانەت دەرمانێکی هەیە کە نرخەکەی شەش هەزار دینارە، بەڵام توانامان نییە بۆی بکڕین\". دایکی گوڵشەن گرێی شێرپەنجەیی هەیە لە قوڕگیدا و پێویستی بە نەشتەرگەرییە، بەڵام زیاتر لە چوار ساڵە نەتوانراوە نەشتەرگەریی بۆ بکەن، بەهۆی نەخۆشییەکەشیەوە هەموو ساڵێک چەند مانگێک دەنگەژێکانی دەگیرێن و ناتوانێت قسە بکات. رووناک حسێن، دایکی گوڵشەن بە رووداوی گوت \"تاوەکو ئەوکاتەی هاوژینەکەم مابوو، هەموو شتێک باش بوو، ئەو شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بوو، کاری دەکرد، بەڵام کە مرد براکانی هەموو شتێکیان دەستبەسەرداگرت و گوتیان هاوژینەکەی قەرزدار بووە، بۆیە چی پارە هەبوو لێیان سەندین و لە خانووەکەمان دەریانکردین، ئیدی لەوکاتەوە تووشی نەگبەتی و دەیان نەخۆشی بووین\". دکتۆر ئاری ئاگاداری دۆخی ئەو خانەوادەیەیە و دەڵێت، نەشتەرگەرییەکانیان قورسە و ئەگەر پشتگوێبخرێن مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانیان. د. ئاری نەجیب، پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەریی گشتی بە رووداوی گوت \"دۆخی تەندروستیی ئەو خێزانە هیچ باش نییە و دایکەکە گرێ لەسەر قوڕگی هەیە، کچەکەش گرێ لەسەر سنگی هەیە، دوو ساڵ لەمەوبەر دەبوو نەشتەرگەرییان بۆ کرابا، ئەگەریش بۆیان نەکرێت، رەنگە نەخۆشییەکەیان زیاتر هەڵبدات، نەشتەرگەییەکەی هەردووکیشیان نزیکەی یەک ملیۆن دیناری دەوێت\". نەبوونی و هەژاری بە هەموو کونجێکی ئەم ماڵەوە دیارە. ئەو خانووەی کە لێی دەژین کرێکەی مانگانە ٢٥٠ هەزار دینارە، بەڵام سێ مانگە نەیانتوانیوە کرێکەیان بدەن، پێشتریش خێرخواز مانگانە کرێی بۆ داون.", "summary": "کچ و دایکێکی تەنها نەخۆشی و هەژاری و بێکەسی تەنگی پێهەڵچنیوون. گوڵشەن تەمەنی ٣٥ ساڵ و رووناک تەمەنی ٦٤ ساڵە، ماوەی شەش ساڵە هیچ کاسبکارێکیان نەماوە و هاوژینەکەی رووناک ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی نەخۆشیی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکردووە، ئیدی لەوکاتەوە ژیانیان کەوتووەتە مەینەتی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2005202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 264, "article_length": 1779, "summary_token_count": 135, "article_token_count": 812}, {"article": "هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ٠٢ - ٠٣ - ٢٠٢٢ بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە بە ناوی (ا، س، م) کە چەندین تاوانی دزیی ئەنجامداوە. وەک لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، ئەو کەسەی کە دەستگیر کراوە تۆمەتبارە بە دزینی؛ ١. ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر رەنگی سپی مۆدیل ٢٠٢٢ لە گوندی زانکۆ لە هەولێر. ٢. دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل ٢٠٢٢ ڕەنگی سپی. ٣. دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل ٢٠١٣ رەنگی سپی لە شەقامی ٦٠ مەتری لە گەراج. ٤. دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل ٢٠١١ رەنگی سپی. ٥. دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل ٢٠١٧ رەنگی سپی. ٦. دزینی ٨٠ مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ لەگەل بڕی (٢٠٠٠ $) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ئیتاڵی ٢. ٧. دزینی بڕی ٢١ ملیۆن دینار عێراقی، بڕی (٥٠٠٠ $) دۆلاری ئەمریکی و ١٥ مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ لە شاری مامۆستایان.", "summary": "گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە چەندین تاوانی ئەنجامداوە و زۆرینەیان دزینی ئۆتۆمبێلی خەڵک بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0203202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 127, "article_length": 1031, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 552}, {"article": "شەهرام کەرەمی، داواکاری گشتیی کرماشان بە میدیاکانی پارێزگاکەی راگەیاند، ئەمساڵ بە وردی چاودێریی بڕیاری قەدەخەی چاندنی برنج دەکەن و هەر جووتیارێک برنج بچێنێت، سزا دەدرێت. حکومەتی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ وە بەهۆی ئەوەی ئاوی زۆری پێویستە، چاندنی برنجی لە ٢٩ پارێزگای ئەو وڵاتە قەدەخەکردووە و تەنیا لە پارێزگاکانی گیلان و مازەندەرانی باکووری ئەو وڵاتە رێگە بە جووتیاران دەدرێت ئەو بەرهەمە بچێنن. بە گوتەی داواکاری گشتیی کرماشان، جووتیارانی پارێزگاکە پابەندی بڕیاری قەدەخەکە نەبوون و ئەوانیش چاوپۆشییان کردووە، بەڵام ئەمساڵ بەو شێوەیە نابێت، چونکە رێژەی بارانبارین و ئاوی ژێر زەوی لەو پارێزگایە زۆر کەم بووەتەوە و ئەمساڵ وشکترین ساڵ بووە لە ٥٠ ساڵی رابردوودا. کەرەمی دەڵێت، ژمارەیەک لە جووتیاران بە نایاسایی دەیانەوێت بیر لێبدەن تاوەکو ئاوی چاندنی برنج دابینبکەن، بەڵام پێشیان پێدەگرن. ساڵانی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای کرماشان دەکرایە برنج و بەشێوەی مامناوەندی دەوروبەری سێ هەزار تۆن برنجی لێ بەرهەمدەهات. جووتیاران دەڵێن، چاندنی برنج داهاتی زیاترە لە بەرهەمەکانی دیکە. هەر کیلۆیەک برنجی بەرهەمی ناوخۆ لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە ٣٠ تاوەکو ٤٠ هەزار تمەن دەفرۆشرێت.", "summary": "داواکاری گشتیی کرماشان لەبارەی چاندنی برنج هۆشداریدەداتە جووتیارانی پارێزگاکە و دەڵێت، وەک ساڵانی پێش چاوپۆشی لە چاندنی ئەو بەرهەمە ناکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1705202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 138, "article_length": 1116, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 499}, {"article": "لیژنەکە لەو ئاگادارییەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتووی ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەستووە، \"لەو ئاستەی دیاریكراوە زیاتر بوو، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای ١٥٠ چركە (ثانيه) كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە\". هەر لەو ئاگادارییەدا، لیژنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە \"ئەگەر لە ماوەی ٣٠ خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار کوژاندنەوەی كارەبای لەسەریەك روویدا، كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای ٤٥ خولەک كارەباكەی دەگەڕێتەوە\". لیژنەکە داوادەکات هاوبەشەکانی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەستووە، پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوە و ئەگەر لە ماوەی ٤٥ خولەکدا زیاتر كارەبای نەهاتەوە، ئەوكات سەردانی سیانەكانی کارەبا بكەن. هەروەها چەند ژمارە مۆبایلێکیشی خستووەتەڕوو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن بۆ پێدانی رێنمایی: - وەزارەتی كارەبا: ٠٧٥٠٧٠٥٠٩٥٣ - ٠٧٥٠٧٠٥٠٩٥٤ (كاژێر ٠٩: ٠٠ تاكو ٠٢: ٠٠ی پاشنیوەڕۆ) - هەولێر: ٠٧٧٢٨٥٠٠٣٩٠ - ٠٧٧٢٨٥٠٠٣٩٦ - ٠٧٥١٤٩٠٣٩٧٥ - سلێمانی: ٠٥٣١٢٧ - ٠٧٧٠١٣٩٤٦٤٢ - دووکان، بازیان، چەمچەماڵ: ٠٧٧٣٦٩٥٧٨٤٥ - دهۆك: ٠٧٥٠٤٩٤٢١٩١ - ٠٧٥٠٤٢٠٩١٧٠ - هەڵەبجە: ٠٥٣٨٨٥٠٣٦٦ - ٠٥٣٨٨٥١٢٣١", "summary": "لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبا دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکیان بەستووە، ئەگەر کارەبا زیاتر لە ئاستی دیاریکراو بەکاربێنن، کارەبایان دەکوژێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280520215", "category": "kurdistan", "summary_length": 164, "article_length": 1132, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 600}, {"article": "ئەوانەی سەرەوە ئەو پرسیارانەن کە گەردوونناسان و بەشێکی زۆری مرۆڤ بەدوای وڵامەکانیاندا دەگەڕێت و ساڵانە ملیاران دۆلار لە کەشتیی ئاسمانیی و مانگە دەستکردەکان خەرجدەکرێت بۆئەوەی نیشانەیەکی ژیان لە هەسارەکانی دیکە بدۆزرێتەوە. هەرێم عومەر، جێگری سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان لە بەرنامەی رووداو گالاکسی لە رادیۆی رووداودا بەشداربوو و باسی لەوە کرد، وێڕای ئەو بەرەوپێشچوونەی تەکنەلۆجیا بەخۆیەوە بینیویەتی، هێشتا مرۆڤ نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی بزانێت ژیان لەدەرەوەی زەوی هەیە یان نا، بەهۆی ئەوەی کە هەسارەکان زۆر دوورن و لێکۆڵینەوە لەسەریان کاتی زۆر دەخایێنێت. ساڵی ١٩٤٧ بۆ یەکەمجار لەلایەن فڕۆکەوانێکی ئەمریکییەوە بانگەشەی ئەوە کرا کە نۆ تەنی نەناسراو یان \"یو ئێف ئۆ\"ـی بینیوە کە کە لە شێوەی دەفری فڕیودا بە خێراییەکی یەکجار زۆرەوە بە ئاسماندا رەتبوون، ئەوەش بە وردی لە لایەن میدیاکانی ئەو وڵاتەوە رووماڵکرا و پرسیارگەلێکی لای تەواوی جیهان دروستکرد، هەروەها بووە هۆی ئەوەی کە چەندین فیلمی ئەندێشەی زانستیی لەسەر دروستبکرێت. لە کۆتایی نیسانی ئەمساڵیشدا، پێنتاگۆن بەفەرمی سێ گرتەڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە کە لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانییەوە لە ساڵەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠١٥ تۆمارکرابوون و تێیاندا دەردەکەوێت، چەند تەنێک لە شێوەی دەفری فڕیو بەنزمی بە ئاسماندا دەفڕن. ئەوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، مەبەستی لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە ئەوەیە کە خەڵک خۆی بڕیاربدات ئایا ئەو دیمەنانە راستن یان نا. هەندێ کەس بڕوایان وایە، ئەو دەفرە فڕیوانە بوونەوەری ئاسمانین و سەردانی زەوییان کردووە، هەندێکیش دەڵێن، لەوانەیە ڤیدیۆکان لە لایەن مرۆڤەوە دەستکارییانکرابێت و دیمەنەکان ساختە بن. بە گوتەی جێگری سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان، لەڕووی زانستییەوە نەسەلمێندراوە کە \"یو ئێف ئۆ\" بوونی هەبێت، \"رەنگە تەنیا بیروبۆچوونێکی خەیاڵی بێت و بڵاوکرابێتەوە.. تاکە وێنەیەکیش نەبووە ئەوە بسەلمێنێت.. چونکە ئەو تەکنەلۆژیایەی ئێمە لەچاو گەردوون بچووکە و بەراورد ناکرێت\". بۆچوونێک هەیە کە دەڵێت رەنگە زانست تەنیا بەس نەبێت بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا ژیان و شارستانییەت لە هەسارەکانی دیکە هەیە یان نا، بەڵکو دەبێت لە روانگەی ئایینیشەوە لەو بابەتە بکۆڵدرێتەوە. ئەژی چەتۆ، پێشکێشکاری بەرنامەی رووداو گالاکسی لە رادیۆی رووداو دەڵێت، \"تەنیا بە زانست ناتوانین بوونی ژیان یەکلا بکەینەوە، چونکە مرۆڤ تووشی شڵەژان دەبێت، بەڵام ئەگەر لایەنی ئایینیشمان تێکرد و جەختمان لەسەر پەیوەندی مرۆڤ و دروستکەر و دروستبوونی گەردوون، ئەوکاتە دەگەینە خاڵێکی ئەرێنی کە ئایا ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی هەیە یان نا\". ئەو پرسیارەی کە زیاتر لە هەمووانی دیکە خولیایانی گەردوونناسی پەرۆشی دۆزینەوەی وەڵامن بۆی ئەوەیە کە ئایا ئەگەر بوونەوەری ئاسمانی بوونیان هەبێت، پەیوەندی و تێڕوانینیان بۆ مرۆڤ چۆن دەبێت و ئایا دۆستی مرۆڤ دەبن یان دوژمن؟ ئەڵقەیەكی تایبەتی رووداو گالاکسی دەربارەی UFO یەكان و پرسی بوونی ژیان لە گەردووندا بە میوانداری. هەرێم عومەر كاكل جێگری سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسیی كوردستان", "summary": "ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی هەیە یان نا؟ ئایا مرۆڤ تاکە دروستکراوی هۆشمەندە لە گەردووندا یان دەکرێت بوونەوەری دیکەی خاوەن شارستانییەت لە دەرەوی زەوی هەبن و ئێمە نەزانین؟ فەلەکناسێکی هەرێمی کوردستان پێی وایە بۆ گەیشتن بەو زانیارییانە لەپاڵ زانست، ئایینیشمان پێویستە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2509202012", "category": "kurdistan", "summary_length": 266, "article_length": 2647, "summary_token_count": 123, "article_token_count": 1207}, {"article": "مەسعود خوڕەمنیا، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، \"لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا دەستمان بەسەر هەزار و ٥٣٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە و هەشت تیمی گەورەی قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکانیش دەستگیرکراون. لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا سێ هەزار و ٩٨٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای ورمێ دەستیان بەسەردا گیراوە، کە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو ٥٥ % زیادیکردووە\". شەقامەکانی شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ بە رۆژی رووناک ماددەی هۆشبەر تێیاندا بەکاردەهێندرێن. تەمەنی ئەو کەسانەشی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن رۆژ لەدوای رۆژ کەمتر دەبێتەوە. بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریش لەلای ژنان و کچانی، خەریکە دەبێتە کارێکی ئاسایی. ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران دەڵێت، زۆربەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی گەنجان و ژنان بەکاریاندەهێنن، ماددەی هۆشبەری پیشەسازین کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاسانی دەستدەکەون. بەپێی راگەیاندنی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران، رێژەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری پیشەسازی لەو وڵاتە ٢٦ % ـە، کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ٥٢ هێندە زیادیکردووە. ٢٠ % ی ئالوودەبووان ماددەی هۆشبەری شیشە بەکاردەهێنن، ٤.٢ % ماددەی هۆشبەری هێرۆین و ١.٨ % یش ماددەی هۆشبەری کمیکال، پەت و جۆرە ماددە هۆشبەرە پیشەسازییەکانی دیکە بەکاردەهێنن. رۆژانە ١٣ کەس بەهۆی بەکارهێنانی ئەو ماددانە، گیان لەدەستدەدەن. بە گوتەی پسپۆڕانی کۆمەڵایەتی، سەرەڕای خراپیی باری ئابووری و نەبوونی هەلی کار لەنێو گەنجاندا، پەروەردە و خێزان بەرپرسن لە دابەزینی تەمەنی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. د. خالید تەوەکولی، کۆمەڵناس باس لەوە دەکات، \"ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگە و سیستەمی پەروەردە و ئەوەی کە خێزانەکان ئاگایان لە منداڵەکانیان نییە، ئەو پەیوەندییەی پێشتر بەپێی متمانە دروست ببوو و خێزانەکان ئومێدیان بە منداڵەکانیان دەدا کە ژیانێکی باش بنیات دەنێن، خەریکە لەنێودەچێت. ئەو پەیوەندییە خێزانییە و ئەو کاریگەرییەی کە دەبێت سیستەمی پەروەردە لەسەر گەنجان هەیبێت، تووشی رووخان و سەرلێشێواوی بووە\". ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی ئالوودەبووان بە ماددە هۆشبەرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەست نییە، بەڵام ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران دەڵێت، نزیکەی چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار ئالوودەبوو لەو وڵاتە هەن کە ٩.٣ % یان ژنان و ٢.٥ % یشیان گەنجانن.", "summary": "ژمارەی گەنجانی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ بە رۆژ لە شەقامەکاندا زیاتر دەبێت. جاران ئەو دیمەنانە زۆرتر لە شەقام و کۆڵانەکانی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران دەبیندران، بەڵام ئێستا کوچە و کۆڵانەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەم دیمەنانە ئاشنان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060920215", "category": "kurdistan", "summary_length": 269, "article_length": 2076, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 970}, {"article": "ئەو پرسانەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس دەکرێن، بەپێی زانیارییەکانی رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو بریتین لە: پرسی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر و قەرەبووکردنەوەیان، چارەسەرکردنی کێشەی قوتابیانی پۆلی ١٢ ـی ئامادەیی لەگەڵ پەیڕەوی ئەنجوومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان. لەبارەی میکانزمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر، پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی ئەو شوێنانەی کرد کە بەهۆی لافاوەوە زانیان بەرکەوتبوو، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا قەرەبووی زیانلێکەوتووان لافاوەکەی هەولێر بکاتەوە. دوێنێ سێشەممە جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە لەگەڵ ٢٠٠ ملیارەکەی ئەم مانگە، سێ ملیار دیناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی لافاوەکەی هەولێر بنێرن. بەڵام بەپێی خەمڵاندنی لیژنە هاوبەشەکان زیانەکانی لافاوەکەی رۆژی ٣٠ - ١٠ - ٢٠٢١، کە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای هەولێری گرتەوە، زۆر زیاترە. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ سێ ملیار دینارەکەی عێراق پارەی دیکەش تەرخان بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان. بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کە قسەی بۆ رەنجە جەمال پەیامنێری رووداو لە هەولێر کردووە، لیژنە هاوبەشەکانی پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مانگی سووری عێراقی و تیمەکانی بەرگریی شارستانی کارەکان تەواوکردووە و زیانەکانیان دەستنیشان کردووە، کە هەر ماڵێک چەند زیانی بەرکەوتووە، ئەوەشی راگەیاند کە بەشێوەیەکی زۆر دادپەروەرانە قەرەربووەکە دابەش دەکەن بەپێی ئەو زیانانەی بەریان کەوتووە. باسی لەوەشکرد کە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو پرۆسەی قەرەبووکردنەوەکە دەستپێدەکات و بەشێوەی پارە قەرەبووەکە دەگاتە دەستی زیانلێکەوتووان، گوتیشی ئەمڕۆ چاوەڕێ دەکەن پارەکە بێتە سەر هەژماری بانکیی پارێزگای هەولێر و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەست بە دابەشکردن بکرێت. تەوەری دووەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە پرسی دەرچووانی قوتابیانی ١٢ ـی ئامادەیی، دوێنێش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دووبارە سیستمی ساڵی رابردوویان بەکارهێنایەوە، سیستمەکە بە جۆرێک ئەپدەیت کرایەوە کە زیاتر لە ٩٠ % ـی دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بگەڕێتەوە. هاوکات شەش هەزار کورسیی بەتاڵیش ماوە بۆ ئەوان، دووبارە ئەو ٦ هەزار کورسییە دەخرێتەوە بەردەستیان و بەپێی ئەو نمرەیەی هەیانە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەگەڕێتەوە. تەوەری سێیەمیش قسەکردنە لەسەر پەیڕەوی ئەنجوومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان، چونکە هەر وەزارەت و دەستە و فەرمانگەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە یاسا و پەیڕەو هەیە، بۆیە ئەمڕۆ پەیڕەوی ئەنجوومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان یەکێک دەبێتە لە تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەکە رابگەیێنێت.", "summary": "ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر و دوو پرسی دیکە کۆدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/031120211", "category": "kurdistan", "summary_length": 148, "article_length": 2731, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 1212}, {"article": "چاوشین حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرەڕای دابەزینی نرخی دینار، ئامادەنین نرخی کارتی مۆبایل گران بکەن و بڕیاریانداوە نرخەکە بە جێگیری بمێنێتەوە. چاوشین حەسەن گوتی: \"هەرچەندە ئێمە کڕینمان بە دۆلار و فرۆشتنمان بە دینارە، کە ئەمە دەبێتە هۆی زیان بۆمان، بەڵام نامانەوێ لەمکاتەدا نرخی کارت گران بکەین\". هاوکات عەبدوڵڵا حەسەن، گوتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویەتی: \"هەندێ پەیج لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هەواڵی گرانبوونی نرخی کارتی ئاسیاسێڵیان بڵاوکردووه‌تەوە، ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە، ئاسیاسێڵ نرخی کارتەکانی وەک خۆی دەهێڵێتەوە و نرخه‌كه‌شی هه‌ر بە دینار دەبێت\".", "summary": "دوای ئەوەی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار دابەزی، نرخی زۆربەی کاڵا و پێداویستییەکان (بەتایبەت ئەوانەی هاوردە دەکرێن) بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام کۆمپانیاکانی مۆبایل دەڵێن: \"نرخی کارتی مۆبایل وەکو خۆی دەمێنێتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0301202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 226, "article_length": 670, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 313}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە ٢٠.١١.٢٠٢١ هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کە گەڕەکی سێتاقان شەڕێک دروستبووە، تیمەکانیان \"دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە\". هۆگر عەزیز گوتی، هێزەکانی پۆلیس نزیک بوون لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، بەڵام ئەو \"خۆی رادەستی بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک کرد\".", "summary": "لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە، گەنجێک هاوڕێیەکی خۆی بە چەقۆ دەکوژێت و، دوای چەند کاژێرێک خۆی رادەستی ئاسایش دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/201120215", "category": "kurdistan", "summary_length": 144, "article_length": 486, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 236}, {"article": "هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی هەینی کاژێر ٠٨: ٠٠ کەسێکیان گەیاندووەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید د. خالید کە چوار گوللە بە جەستەیەوە بوو. بە گوتەی هاوکار عەلی، ئەو کەسە ناوی فەلاح حەسەنە و دانیشتووی گەڕەکی ئیسکانی شاری کۆیەیە. گوللەکانیش سیانیان بەر سکی کەوتوون و یەکێکیشیان بەر شانی کەوتووە. تیمەکانی فریاکەوتن لە نەخۆشخانە چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە و رەوانەی سلێمانییان کردووە، بەڵام وەک هاوکار عەلی گوتی، \"لە دەرگەی نەخۆشخانەکە دەرچوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. \" یوسف حەسەن، قایمقامی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، کێشەکە بەهۆی دووژمندارییەوە بووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. قایمقامی کۆیە باسی لەوەشکرد، ئەو کەسە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە نەیتوانیوە هیچ زانیارییەک بدات، بۆیە تاوەکو ئێستا دیارنییە کە کێ کوشتوویەتی.", "summary": "شەوی هەینی، گەنجێک لە قەزای کۆیە بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کوژرا و قایمقامی شارەکەش دەڵێت، کێشەکە دووژمنداری بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2105202122", "category": "kurdistan", "summary_length": 111, "article_length": 791, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 369}, {"article": "مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، \"لە نامەردترین پیلانی ژەهرپێدان رزگارم بوو، تەنها سەرشۆڕی و سزای رەوا چاوەڕێی تاوانبارەکانە\"، ئەوەشی خستووەتەڕوو، \"بێگومان واز لە مافی خۆم ناهێنم هەرگیز\". بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی، ئەو \"تاوانەی\" بەرامبەری کراوە، \"تەنها لەبەر ئەوەیە کە هیچ تاوانێکم نەبووە و نییە، لەبەر ئەوەیە گەندەڵ نیم، لەبەر ئەوەیە تەکەتول نیم، لەبەر ئەوەیە نابم بە کۆیلەی پلە و پایە و پارە\". مەلا بەختیار باسی لەوە کردووە کە \"ئەگەر بێ هەڵوێست بوومایە، ئێستا منیش خاوەن کۆمپانیا و هەزاران دۆنم ئەرزی حەرام دەبووم\". دوای وەرگرتنی چارەسەری ژەهرخواردنەکە، بڕیارە رۆژی شەممە ١٣ - ١١ - ٢٠٢١ مەلا بەختیار لە ئەڵمانیاوە بگەڕێتەوە سلێمانی و فڕۆکەکەی کاژێر ١٤: ٣٠ بە کاتی کوردستان دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و بە گوتەی خۆی \"لە مەراسیمێکی جەماوەریدا پێشوازیی لێدەکرێت\". رۆژی ٠٤ - ١١ - ٢٠٢١ پزیشکە تایبەتەکەی مەلا بەختیار لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو گوتی، سێ ماددەی جیاواز لە جەستەیدا بووە، ئێستا لە دوایین هەفتەی پاککردنەوەی خوێن و وەرگرتنی چارەسەردایە و تەندروستیی بەرەو باشبوون دەچێت، دەتوانێت هەفتەیەکی دیکە نەخۆشخانە جێبهێڵێت. رۆژی ٣٠ - ١٠ - ٢٠٢١ سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار رایگەیاند، بەڵگە سەرەتاییەكانی بەردەستی مەلا بەختیار کە بۆ بافڵ تاڵەبانی و دکتۆر خەسرەو گوڵ محەممەد و بەرپرسی ئێستای دەزگای زانیاری نێردراوە دەیسەلمێنێت کە ژەهراویکردنی مەلا بەختیار دەمێكە کراوە؛ كاری دوو مانگ و سێ مانگ نییە. کەسێکی نزیکی مەلا بەختیار پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو لە ئوردن و بەرلین پشکنینی وردیان کردووە و بە بەڵگەی زانستی سەلمێندراوە کە مەلا بەختیار بە \"ژەهری جیوە\" ژەهرخوارد کراوە. رۆژی ٠١ - ١١ - ٢٠٢١، مەلا بەختیار، کە ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە چووە ئەڵمانیا، لە گوتارێکدا، کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە باسی لە هەوڵەکانی کوشتن و ژەهرخواردکردنی کردبوو، هەروەها تیشکی خستبووە سەر گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی حیزبەکەی دوای کۆنگرەی چوارەم. گوتارەکە لەژێر ناونیشانی \"بەراوردێک لەنێوان ژەهرخواردکردنم و هەوڵی تیرۆرکردنم ٢٥/١٠/٢٠٠٥ \" بڵاوکراوەتەوە کە وەکو خۆی باسی دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٥ \"ترسناکترین هەوڵی تیرۆرکردنم\" جێبەجێ کراوە، بەڵام بەهۆی وەرگرتنی چارەسەرەوە نەیتوانیوە بەراوردێک لە نێوان ئەو رووداوە و وەک خۆی نووسیبووی \"ژەهرخواردکردنم لەسەر دەستی (هەڤاڵان!!!) بکەم\".", "summary": "مەلا بەختیار ژەهرخواردکردنی بە \"نامەردترین پیلان\" ناودەبات و دەڵێت، \"سزای رەوا چاوەڕێی تاوانبارەکانە\". ئاماژەی بەوەش کردووە کە رۆژی شەممە ١٣ - ١١ - ٢٠٢١ لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە سلێمانی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1011202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 186, "article_length": 2227, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 1031}, {"article": "چەکدارەکان لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوون. ئەو بەرپرسە دەڵێت، سەرەتا ویستوویانە بیکوژن، بەڵام دوای بردنی ئۆتۆمبێل و پارە و مۆبایلەکانیان، لە شوێنەکە دوورکەوتوونەتەوە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون. نەوزاد قادر، سەرۆکی یانەی وەرزشی کەرکووک بە تۆڕی میدیای رووداوی رایگەیاند، \"لەگەڵ هاتنەژوورەوەیاندا من هەستم بە شتێکی نامۆ کرد، چونکە جلوبەرگ و چەک و تەنانەت دەمامکەکانیشیان جێگەی گومان بوون، چەکەکان بێدەنگ بوون و فیشەکیان راکێشا بوو، لەگەڵ ئەواندا چوار کەسی دیکەیان هاتنەژوورەوە. \" نەوزاد قادر لەبارەی زیانەکانی رووداو باس لەوە دەکات، لەڕووی ماددییەوە دوو هەزار و ٥٠٠ دۆلار و دوو ملیۆن دیناری عێراقی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و چەکدارەکان لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەدا بردوویانە. چەکدارەکان لەگەڵ بانگی ئێوارە گەیشتوونەتە نێو باخەکە و زیاتر لە نیو کاژێر بە نێو ژوورەکاندا گەڕاون و بەپێی گرتەی کامێراکانی چاودێری بێت، نزیکەی ١٢ کەس بوونە. هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە. هەڕەشەکردن و هەندێک جار رفاندن، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی کەرکووکی گرتووەتەوە و دەگوترێت زیاتر، بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە پلەی سەربازییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە یاخود بەشداری گشتپرسییان کردووە. (هـ. م) دانیشتووی کەرکووکە و دەڵێت، \"من چوار برام هەیە، حەشدی شەعبی هەر هەڕەشەی لێدەکردن، یەكێكیان لە ١٦ ـی ئۆکتۆبەر بۆمبی بۆ دانرا و شەهید کرا، برایەکی دیکەشم لەلایەن عەسائیبەوە رفێندرا و ماوەی سێ مانگ دەستبەسەربوو، تەنانەت شوێن بزرکرا و زۆر ئەشکەنجەدرا، ئێستاش هەر بۆی دەگەڕێین. \" لە زۆربەی رووداوەکانی رفاندن و گرتن و هەڵکوتانە سەر ماڵان، دەستی تۆمەت بۆ چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق درێژ دەکرێت، بەو پێیەی زۆرترین هێزیان لە سنووری کەرکووک هەیە و جیا لە هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن. ئەبو سجاد ئەلسەعدی، بەرپرسی نووسینگەی کەرکووک عەسائیبی ئەهلی حەق بە رووداوی گوت، \"بزووتنەوەی ئەهلی حەق بزووتنەوەیەکی جیهادییە، یەکەم لایەن بوو ئاڵای بەرەنگاربوونەوەی دژی ئەمریکا بەرزکردەوە و تاوەکو ئێستاش دژایەتی داگیرکەر دەکات، بێگومان بەکرێگیراوی ئەمریکا هەیە و ئەو تۆمەتانە دەردەکات بۆ لێدانی ئامانجەکەمان، ئەو پروپاگەندانەی باس دەکرێن، هیچیان راست نین و تەنیا بۆ تێکدانی ناوبانگی عەسائیبە. \" بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی کەرکووک، لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا، ١٣ دۆسیەی هەڵکوتانەسەر ماڵان و ٣٢ دۆسیەی دزیکردن تۆمارکراون. هاوکات، هەشت کەسیش رفێنراون کە تەنیا یەک کەسیان ئازادکراوە و سێ تەرمی نەناسراویش دۆزراونەتەوە.", "summary": "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە جلی سەربازییە هەڵیان کوتایە سەر باخەکەی نەوزاد قادر، سەرۆکی یانەی وەرزشیی کەرکووک لە گوندی سەقزڵی. چەکدارەکان دەمانچەی بێدەنگیان پێبووە و خۆیان وەکو هێزی ئەمنی ناساندووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1704202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 199, "article_length": 2269, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 1044}, {"article": "مەلا بەختیار، لەپەیجی خۆی لە فەیسبووک گوتارێكی بە ناونیشانی \"كاتژمێری سیاسی.. نەوت و دادگای ئیتیحادی\"، بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت: \"دادگای ئیتیحادی عێراق، دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ لە سكاڵای یاسایی لەمەڕ نەوت و گاز دژی هەرێمی كوردستان، لەم كاتەدا كە عێراق لە رۆخی دۆخی مەترسیدارە، كەیسی ژەنگرتووی گرێبەستەكانی نەوت و گاز و مافی هەرێمی كوردستانی لە سەرچاوە سرووشتییەكان، لە كاتژمێرێكی سیاسیی سەیردا، هێنایەوە ئارای مەرام و بڕیارێكی چاوەڕواننەكراوی دژی هەرێمی كوردستان دا\". هەروەها دەڵێت: لەم نووسینەدا، ناچێتە سەر وردەكاریی یاسایی و رێسایی كەیسەكە. ئەمەیان ئەركی پسپۆڕەكانە، ئەوەی لای ئەو مایەی راچڵەكینە، كاتژمێری بڕیارەكەیە و بڕیارەكەش، چەندین پرسیاری رەوا دەوروژێنێ. وەكو: یەكەم: بۆچی دادگا؛ دوای زیاتر لە (١٠) ساڵ ئەم كەیسەی گەیاندە بڕیاری بێ كۆتایی؟ دووەم: بۆچی دادگا؛ پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانیشەوە نەكردووە، هەتا زانیارییان بخەنە بەردەست؟ یان بۆچی زانیاریان لەسەر هەرێم لە حكومەتی عێراقیش وەرنەگرتووە؟ سێیەم: بۆچی دادگا؛ لە حكومەتەكانی عێراق ناپێچێتەوە، كە ئایا لە (١٠) ساڵی رابردوودا چۆن لە هەرێمی كوردستانیان قبوڵ كردووە، گرێبەستەكانی نەوت و گاز تێپەڕێنن؟ چوارەم: لەهەمووی گرنگتر، ئەی بۆچی لەم دۆخەدا كە كێشەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پاشان سەرۆكوەزیران و كابینە هەیە، دادگای ئیتیحادی رێك لەم كاتژمێرەدا كەیسەكەی وروژاند؟ مەلا بەختیار دەڵێت: \"ئەوەندەی تێیگەیشتبین، ئەم كەیسە وەكو ئاگری بن كا وایە.. دەسیسەیەك لەم هەلومەرجەدا دژی كوردستان، ئاگرەكەی گەشاندووەتەوە\". رۆژی سێشەممە ١٥ - ٠٢٠ - ٢٠٢٢ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بارەی دوو سکاڵا کۆبووەوە کە تایبەت بوون بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کورستان، دادگەکە بڕیاری دا یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتنێتەوە، چونکە بە بۆچوونی دادگاکە، یاساکە \"نادەستوورییە\". مەلا بەختیار، لە وتارەکەیدا دەڵێت: \"ئەم بڕیارانەش، مەترسی ترم بیردەخاتەوە، كە هەرێم لەبەردەم پیلانێكی ئیقلیمی گەورەتردایە. (دوو ساڵە قسەی لەسەر دەكەم) لاموایە، دۆخەكە ئاوا بەردەوام بێ، پەلكێشمان دەكەن بۆ بەتاڵكردنەوەی مادەی (١٤٠)یش. بەڵكو بۆ كەمكردنەوەی رێژەی مووچەخۆرو هێزی چەكداری كوردستانیش.. بە رادەیەك كەمیدەكەنەوە، لەشكرێك لە بێكار رووبەڕووی هەرێم دەكەنەوە. \" سەبارەت بە دۆخی لێکترازانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: \"لەم دۆخە سیاسیەی هەرێمدا، كە لایەنە سیاسیەكانی لێكترازاون، بڕیارەكە بۆ ئەوەیە حكومەتی هەرێم نەتوانێت بەرهەڵستی بڕیارەكەی دادگا، بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان‌و قەیرانی دارایی‌و فشاری خەڵكەوە، بكات. بەمەش زوو دەركەوت زلكردنی كێشەكان لەسەر سەرۆككۆمار چ زیانێكی لێكەوتەوە و حاڵیش وا بڕوات، چ كارەساتێك چاوەڕوانی كوردستانە. واتا: پرسی هەرێم دەكرێتە قوربانی پۆست. بێ ئاگا لەوەی لە دەوروبەردا چی دەگوزەرێت\". لە کۆتایی وتارەکەیدا، مەلا بەختیار، دەڵێت: \"ئەم قسانەم پاساو نییە بۆ هیچ چەشنە گەندەڵییەك لە كەیسی نەوت و گازدا، كە لە رابردوودا كراوە. چ ئەو گەندەڵیەی بە سیستەم كراوە و چ ئەو گەندەڵیەی بە هەڕەمەكی.. نەوت و گاز بە قاچاخ ئاودیو كراوە. بەندە چوار ساڵ لەمەوبەر گوتومە: بەرپرسەكان لە نەوتەوە بۆ جەوت دەدزن، هەر ئەو رەفتارانەشە وایكردووە، بەشێكی جەماوەر ئەم بڕیارە نابەجێیەی دادگای فیدراڵیان لا ئاسایی بێ. بەڵكو هەفتە تێناپەڕێ‌ت، ناڕەزایی خوێندكاران، مووچەخۆران، ژینگەپارێزان، عەلوەكان، مامۆستایانی گرێبەست روونەدات. هەروەها كێشەی كەمی كارەبا و گرانی سووتەمەنی تەنگی بە كەمدەرامەتەكان هەڵچنیووە. پێموایە، دۆخێكی بابەتی خوڵقاوە، كە حكومەت كێشەكانی پێ چارەسەر ناكرێت و خەڵكیش بە چارەسەری حكومەت رازی نابێ‌ت.. ئەم هەلومەرجە پێماندەڵێت: دۆخێكی جەماوەری خرۆشاو.. لە جۆش خواردندایە!! \".", "summary": "مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بە نادەستووری داناوە، دەڵێت: \"دەسیسەیەك لەم هەلومەرجەدا دژی كوردستان، ئاگرەكەی گەشاندووەتەوە\"، لەبارەی وادەی بڕیارەکەشەوە دەپرسێت بۆ لەم کاتەدا و دوای ١٠ ساڵ دادگە ئەو کەیسەی گەیاندە بڕیاری بێ کۆتایی؟.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/170220222", "category": "kurdistan", "summary_length": 370, "article_length": 3326, "summary_token_count": 165, "article_token_count": 1551}, {"article": "عەلی کەمال، دانیشتووی گوندی براغە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"درەنگانی شەو بوو، دەنگی فڕۆکەکە زۆر بە ئاسانی گوێمان لێبوو، بەڵام بەهۆی تاریکی دیارنەبوو، زۆری پێنەچوو دەنگی تەقینەوەی یەکەممان بیست، زۆر بەهێزبوو، دواتر دەنگی تەقینەوەی دووەمیش هات. \" بەپێی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان، هێرشەکەی سەر هەولێر لە رێگەی چوار درۆنەوە ئەنجامدراون، سێیان لە گوندی براغ و ئەوەی دیکەشیان لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین کەوتووەتە خوارەوە. کەمال خەیلانی، موختاری گوندی براغە و لەبارەی هێرشەکەوە گوتی، \"کاتێک تەقییەوە خانووەکە وێران بوو، سەقف و دینگەی خانووەکە کەوتن، ماڵەکە ژن و منداڵی تێدابوو، بەڵام خۆشبەختانە کەس بریندارنەبوو. \" لە رووداوەکەدا خانووی دوو هاونیشتمانی و چەند ئۆتۆمبێلێک زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دەزگاکانی ئەمنی چاوکراوەن، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە و بە دڵنیاییەوە ئەنجامدەرانی دەستگیردەکرێن و ناسنامەکانیان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەکرێن. \" هێرشەکە بە دووریی سێ کیلۆمەتر لە نزیک باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانە ئەمریکا بووە. لە راگەیێندراوێکیشدا کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، وڵاتەکەی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات و بە پێشێلکاریی سەروەریی عێراق دایدەنێت.", "summary": "شوێنی بۆردوومانی گوندی براغە لە پارێزگای هەولێر، ئەو شوێنەی کاژێر ١: ٥٠ خولەکی بەرەبەیان بە سێ درۆن کراوەتە ئامانج، دوو لە درۆنە تی ئێن تی هەڵگرەکان تەقیونەتەوە و یەکێکیشیان لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا، نەتەقیوەتەوە. بەشێک لە گوندنشینان دەڵێن، درۆنەکان بەجۆرێک نزمبوون تەنانەت گوێیان لە دەنگی فڕینەکەیشیان بووە، بەڵام بەهۆی تاریکییەوە نەیان بینیون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2606202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 344, "article_length": 1252, "summary_token_count": 159, "article_token_count": 561}, {"article": "د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، ئەو گوشارە زۆرەی نەخۆش کە پێشتر لەسەریان بوو بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا كەمبووەتەوە. دەشڵێت \"هەستمان کردووە ژمارەی تووشبووان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت\". لەبارەی رەوشی ئەو تووشبووانەی تاوەکو ئێستا لە نەخۆشخانەکاندان، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، کە هێشتا نزیكەی ١٠٠ تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر دۆخیان ناجێگیرەو ٤٠ تووشبوویان لە بەشی چاودێری چڕدان. پێشتر د. رێباز هەمزە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ستۆدیۆ ١٩ ـی رووداو رایگەیاند، ئەوە \"مژدەیەکی خۆشە کە ژمارەی تووشبووانەی کۆرۆنا لە هەولێر داکشاوە و نیشانەکانی تووشبووانیش سووکترن\". هۆشداریشیدا، کۆرۆنا هەر ماوە و \"ئەوانەی تووشدەبن، زیاتر بەتەمەنەکانن\". لە هەولێر چەند نەخۆشخانەیەك تایبەت كراون بە چارەسەری تووشبوانی كۆرۆنا، لەوانە نەخۆشخانەكانی رزگاری، ئیماراتی، رۆژئاوا و بەشی چاودێریی نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری. بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان ٣١ هەزار و ١٣٢ كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە ١٩ هەزار و ٧٠١ كەس چاكبوونەتەوە و ١١٧٣ كەسیش دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە شاری هەولێر ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندابوو، ئێستاش بەشێکی زۆری ئەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و دژە تەنیان پەیداکردووە، رۆژانە بەلایەنی کەمەوە ١٠ لەوانەی چاکبوونەتەوە، سەردانی بانکی خوێن دەکەن و پلازمای خوێن دەبەخشن. بۆ ئەو مەبەستەش بانکی خوێنی هەولێر ئامادەکاری تەواوی کردووە، بۆ ئەوەی هەم بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر پلازما دابین بکات، هەمیش دەتوانن پلازمای خوێنی چاکبووەوەکان بۆ شوێنی دیکە بنێرن کە پێویستیانە. ئەمڕۆ بانکی خوێنی هەولێر بۆ جاری دووەم پلازما بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە دهۆک نارد، هەفتەی رابردووش بە هەمان شێوە پلازمای بۆ شاری دهۆک و رانیە رەوانەکرد. بەڕێوەبەری بانکی خوێنی هەولێر دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پلازما بۆ کۆیەش دەنێرین.", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێ گوشاری زۆری تووشبووانی كۆرۆنا لەسەر نەخۆشخانەكانیان كەمبووەتەوە و ژمارەی تووشبوونیش بەرەو كەمبوونەوە چووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/050920201", "category": "kurdistan", "summary_length": 148, "article_length": 1821, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 823}, {"article": "خەلیل ئیبراهیم، جووتیارە و دەڵێت، \" [هێزەکەی سوپای عێراق] کە شوێنی خۆیان گرت لەم مانگەدا، ئێستا هەموو دەسەڵاتەکانیان لە ئاسایش پۆلیس سەندووەتەوە و خۆیان دەسەڵاتدارن. نایەڵن هیچ ماددەیەک بڕوات. دەبێت ئەم دێیانە بە قاچاخ پەین و گەنم ببەنە زەوییەکانیان. کە بانگی ئێوارە دەدرێت، ئیتر ئۆتۆمبێل رادەگرن و ناهێڵن بچنەوە. \" لەو گوندانە ٢٥٠٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵی هەن کە مانگێکە جووتیاران ناتوانن بچنە سەر زەویەکانیان. سوپا تەنیا رێگە لە جووتیاران ناگرێت، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەش کە پێشووتر کاری بازرگانیان دەکرد، چوونیان لە کفرییەوە بۆ قەرەتەپە و خورماتوو قەدەخەیە. بێ پێدانی پارە هیچ جووتیار و بارهەڵگرێک دەرباز نابێت. غەسان عەلی، شۆفێری بارهەڵگرە و دەڵێت، \"لەو رێگەیەوە ناڕۆین. من ئەمڕۆ نەچووم. ئێمە لە رێگەی ئەو گوندانەوە دەچینە کفری و دەگەڕێینەوە. بە بازگەکەدا ناڕۆین. رێگەی گوندەکان نزیکە بۆ جەبارە. \" لە بازگەکەدا سوپای عێراق ئامادە نین هیچ قسەیەک لەبارەی هۆکاری رێگرییەکانیانەوە بکەن. لیژنەی هاوئاهەنگی لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی عێراق دوور لە چاوی میدیا کۆ بوونەوە. لیژنەکە بەبێ پێچوپەنا پێی گوتوون ئەوەی دەگوزەرێت قابیلی قبووڵ نییە، چونکە لەوە تێگەشتوون ئەگەر چاوپۆشی لە هێزە عێراقییەکان بکرێت، لە سنووری کوڵەجۆ و خانەقینیش دێنە پێش. محەممەد سیاسی، جێگری میحوەری قەرەتەپە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بۆمان دەرکەوتووە ئەوان نیازی خراپیان هەیە. هەموو کێشانەی هەن بۆ لیژنەی باڵا دەگەڕێنرێنەوە و لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە بەغدا کۆببنەوە و کێشەکان لەوێ باس بکرێن. \" لە ٢٠٢٠/٠٧/١٤ بەشێک لە هێزەکانی فیرقەی پێنجی سەر بە هێزەکانی سوپای عێراق رێگەی نێوان خورماتوو - کفری - قەرەتەپەیان کۆنترۆرڵ کرد. بڕیار بوو بازگەی کارێز بە هاوبەشی بەڕێوەبەرن. لەگەڵ پێشمەرگە رێککەوتن کە دوو سەرباز و ئەفسەرێک لە بازگەکەبن، بەڵام ئێستا هەموویان کۆنترۆڵ کردووە. پێشتر لە ناوچەکانی سلێمان بەگ، قەرەتەپە، چوارڕیانی سادە لە نزیک خورماتوو، نەقشبەندی لە گوڵاڵە، ناودۆمان لە خانەقین و دەشتی نەدا لە نەفتخانە هێزی هاوبەشی هەیە. عێراق و پێشمەرگە پێکەوە بازگەیان هەبوو، بەڵام لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کورد هەموو ئەو ناوچانەی لەدەستدا.", "summary": "هێزێکی سوپای عێراق لە کفری رێگە لە چوونی جووتیارانی کورد بۆ سەر زەوییەکانیان دەگرن و دەڵێن مەترسیی داعش لەو ناوچانە هەیە. سێ مانگیشە بازگەیەکیان لە کارێز داناوە، جووتیارانی کورد دەڵێن هەموو دەسەڵاتێكیان لە ئاسایش و پۆلیس سەندووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/111020204", "category": "kurdistan", "summary_length": 233, "article_length": 1967, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 910}, {"article": "لە دیبەیتی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی \"تەعریبی نوێ، مەترسییە راستەقینەکەی سەر شووناسی نەتەوەی کورد لە کەرکووک\" محەممەد ئەمین سادق، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکار لە جووتیارانی سەرگەڕان چەند بەڵگەیەکی پیشاندا کە هی کەسێک بوو خەڵکی واست بووە، بەڵام لە پەلکانە هەوڵی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کوردی داوە. ئەو عەرەبە هاوردەیەی کە لە پەلکانە کۆچی دواییکردووە، ناوی \"سەباح عەبد جابرە\" و رۆژی چوارشەممە کۆچی دواییکردووە. بەپێی ناسنامەی باری شارستانییەکەی لە نوعمانیە لە واست لەدایکبووە. رێبوار تەها، پەرلەمانتاری عێراق لە دیبەیتەکەدا باسی لەوە کرد کە چۆن ئەو کەسانە ناسنامەکانیان ساختە کردووە کە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٩٧٦ ـە دانراوە، ئەوکاتە بە پاڵپشتیی حکومەتی عێراق لە سەردەمی بەعس کردوویانە و وەکو سەرژمێریی ١٩٥٧ هەژمار کراوە. ئەو هەنگاوەی حکومەتی ئەوکاتی عێراق هەوڵێکی تەعریب کردن بووە. محەممەد ئەمین سادق باسی لەوە کرد، کاتێک دەچنە لای ئەو عەرەبە هاوردانە یان هێزە سەربازییەکانیش، ئەوان دەڵێن، بڕیاری دادگەیان هەیە، بەڵام لە رێگەی ئەو بەڵگەیەی خستیەڕوو، \"دەرکەوت کە وانییە\". دوای ئەوەی لیژنەی داکۆکیکار نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نشینگە و رەگەزنامە دەکات، دەردەکەوێت ناسنامەی سەباح عەبد جابر ساختەیە و لە بنەڕەتدا خەڵکی واستە. ناسنامەی یەکێک لەو عەرەبە هاوردانەی پەلکانە کە خەڵکی واست بووە ناسنامەی یەکێک لەو عەرەبە هاوردانەی پەلکانە کە خەڵکی واست بووە یەکێکی دیکە کە محەممەد ئەمین سادق کەیسەکەی بە بەڵگەوە خستەڕوو ناوی عوبێد عەبدولهادییە، \"کاتێک کە دادگە نووسراوی بۆ رەگەزنامە کردووە دەڵێت، ئەوە بەپێی سەرژمێریی ١٩٥٧ خەڵکی کەرکووکە، بەڵام کاتێک لە رێگەی پەرلەمانتارانەوە نووسراومان بۆ رەگەزنامەی کەرکووک کرد، دەرکەوت خەڵکی قادسیەیە\". محەممەد ئەمین سادق دەڵێت، دادگە و بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو جووتیارانە دەکەن.", "summary": "بەشێک لەو عەرەبە هاوردانەی پەلکانە و سەرگەڕان کاتێک کۆچی دوایی دەکەن، تەرمەکانیان لە نەجەف و کوت بە خاکدەسپێردرێن. سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکار لە جووتیارانی سەرگەڕانیش بەڵگە دەهێنێتەوە و دەڵێت، \"ئەگەر خەڵکی پەلکانە و سەرگەڕانن، بۆچی دەبێت لەوێ بە خاکبسپێردرێن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0701202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 257, "article_length": 1647, "summary_token_count": 124, "article_token_count": 751}, {"article": "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی، \"زۆر دڵگرانم بەو تراژیدیایەی تێیدا شەوی رابردوو ٢٧ کەسی بێتاوان لە نۆکەندنی ئینگلیز ژیانیان لەدەستدا. هەندێک لە قوربانییەکان وا دەردەکەوێت کە کورد بن. کار لەسەر پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکانیان دەکەین. هاوخەمی خێزانەکانیانین\". هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، \"ئەمە بیرهێنانەوەیەکی بەهێزی ترسناکی کۆچی نایاسایی و ئەو قاچاخچییانەیە کە خەڵک بۆ مردن دەنێرن. پێویستە ئێمە پێکەوە کار بۆ وەستاندنی ئەمە بکەین\". دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بە میدیاکانی بەریتانیایان راگەیاندووە، زۆربەی ئەو ٢٧ کۆچبەرەی لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکاون کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و ژنی دووگیان و سێ منداڵیشیان تێدایە کە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵەکە، خنکاون. هاوکات دوو کۆچبەریش کە رزگاریان بووە، بە گوتەی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بۆ میدیاکان، یەکێکیان \"عێراقی\"یە و ئەوی دیکەشیان سۆماڵییە، هەردووکیان لە نەخۆشخانەی کالێ چارەسەری پزیشکی وەردەگرن. گوتەبێژێک بەناوی بەرپرسانی شاری لیل رایگەیاندووە، \"بەیانیی ئەمڕۆ دەستیانکردووە بە پشکنین\" بۆ تەرمەکان و هاوکات لەسەر دوو رزگاربووەکەش قسەی کردووە و دەڵێت، \"ژیانیان لە مەترسیدا نییە\". لە سەرەتای ئەمساڵەوە فەرەنسا ١٥٠٠ کەسی بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی خەڵک دەستگیرکردووە، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش ئامارەکە و دەستگیرکردنی کەسی پێنجەمی بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی ئەو کۆچبەرانە پشتڕاستکردەوە کە لە رووداوەکەی شەوی رابردوو گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ئەو کۆچبەرانە بڵاوکردەوە کە شەوی رابردوو لە نۆکەندی ئینگلیز خنکان و دەڵێت، قاچاخچییەکان خەڵک بۆ مەرگ دەنێرن و پێویستە پێکەوە هەوڵی وەستاندنیان بدرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2511202116", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 1389, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 619}, {"article": "هێمن باقر، سەرنووسەری وێبسایتی دیپلۆماتیک مەگەزین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەمڕۆ بەیانی بەمەبەستی سکاڵایەکی پێشتر، کە تێیدا کەفیل بووم بانگکرابووم بۆ بنکەی پۆلیسی بەختیاری، لەوێ تەماشای ناوەکەیان کردم و گوتیان خۆشت فەرمانی دەستگیرکردنت هەیە و بۆ سێ کاژێر دەستگیرکرام\". سەبارەت بە هۆکاری دەستگیکردنەکەی، هێمن باقر گوتی: \"لە بنکەی پۆلیس و تەنانەت لە دادگاش دادوەر پێیگوتم فەرمانی دەستگیرکردنت هەیە، بەڵام نە سکاڵاکار و نە تۆمەت و نە ئەو ماددە یاساییە دیارنییە و نایزانن کە منی لەسەر دەستگیردەکرێم، دادوەر گوتی تەنیا ئەوە دەزانین لە هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردنەکەت هەیە و هیچی دیکەی لێ نازانن\". هێمن باقر، لەدێژەی قسەکانیدا گوتی پاش سێ کاژێر دەستگیرکردن لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری، دواجار تاوەکو بەیانی بە کەفالەتی چوار ملیۆن دینار ئازادکراوە. هێمن باقر گومانی هەیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ساڵانی پێشتر بگەڕێتەوە، ئەوکاتەی لە دەزگایەکی دیکەی میدیایی کاری دەکرد.", "summary": "سەرنووسەری ویبسایتی دیپلۆماتیک مەگەزین لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی بۆ ماوەی سێ کاژێر دەستگیردەکرێت و دواتر بە کەفالەتی ٤ ملیۆن دینار ئازاد دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1605202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 154, "article_length": 872, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 380}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢، سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"چاکسازیکردن لە خانەنشینیی پلەباڵاکان، کە ژمارەیان لە سەرووی هەزار کەسەوە دەبێت و لە بەڕێوەبەری گشتییەوە دەگرێتەوە تاوەکو سەرۆکی حکومەت تەواو بووە و بۆ لێژنەی تایبەت بەو پرسە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نێردراوە، ئەوانەشی دەیانگرێتەوە بەڕێوەبەری گشتی، راوێژکار، وەزیر، سەرۆکی حکومەت و پەرلەمانتار و هی دیکەشن\". سەباح موخلیس، گوتیشی: \"دۆسیەی هەموو ئەو کەسانە هەموار کراوە کە بە پلەی باڵا خانەنشین کراون، بەڵام بەشێک لەوان خزمەتیان لە ١٥ ساڵ کەمترە و بۆ ئەوەش پێویستە خزمەتی هەر کەسێک کە خانەنشین دەبێت لە ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت، بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە بەشێک لەوان کێشەیان هەیە و دەبێت چارەسەری بکەن\". سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئەو پرسەش، سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی هەرێمی کوردستان گوتی: \"رێکخستنی ئەو دۆسیانە پێویست دەکات کە ئەو کەسانەی بە پلەباڵا خانەشین کراون و لە ١٥ ساڵ کەمتر خزمەتیان هەیە، سێ ساڵ خزمەت لە حکومەت بکڕنەوە، لە سێ ساڵیش زیاتر نابێت، واتە ئەگەر کەسێک ١١ ساڵ خزمەتی هەبێت ئەم کڕینەوە نایگرێتەوە\". لەبارەی وردەکاریی کڕینەوەی سێ ساڵەکەش، لەلایەن پلەباڵاکانەوە، سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی هەرێمی کوردستان گوتی: \"جیاوازیی لە بڕی ئەو پارەیەی دەبێت بیدات بۆ خانەنشینی هەیە، ئەوەش بەپێی بڕوانامە و مووچەی بنەڕەتی و شتی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی ئەو رێژەیەی وەردەگیرێت بریتی دەبێت لە مووچەی بنەڕەتی جارانی رێژەی ٧ %، کە رێژەی لێبڕینی خانەنشینییە، جارانی دەرماڵەی بڕوانامە، بۆ ئەو سێ ساڵە کە دەکاتە ٣٦ مانگ دەردەچێت و بڕێکی دیاریکراوە. ئەو کەسانەی کە تاوەکو ١٢ ساڵ خزمەتیان هەیە دەبێت پارەکە بدەن\". بەگشتی لە هەرێمی کوردستان ٢٤٦ هەزار کەس مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، کە ٩١ هەزاریان خانەنشینی سەربازین، لەنێویاندا زیاتر لە هەزار کەس بە پلەی وەزیر، راوێژکار، پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینکراون. یاسای ژمارە ٢ی چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، ماددەکانی ٧ و ٩ی پەیوەندارە بە خانەنشینی پلە باڵاکان، لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.", "summary": "بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەموارکردنی پرسی چاکسازی لە خانەنشینی پلەباڵاکان تەواو بووە و بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە، کە زیاتر لە هەزار کەس دەبێت، دەشڵێت بەشێک لەوانەی بەپلەی باڵا خانەنشینکراون کەمتر لە ١٥ ساڵ خزمەتیان هەیە، ئەوانەی ١٢ ساڵیان هەبێت دەتوانن سێ ساڵی خزمەت لە حکومەت بکڕنەوە بۆ ئەوەی خانەنشین بکرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1402202222", "category": "kurdistan", "summary_length": 343, "article_length": 2002, "summary_token_count": 152, "article_token_count": 910}, {"article": "بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٠٩ - ٠١ - ٢٠٢٢ کریستین لامبرێت، وەزیری نوێی بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستانە کۆببێتەوە. عەمید روکن هەژار ئیسماعیل، راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامی بۆردی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتی بەشداریکردن لە بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر ١٣: ٠٠ ـی تەلەڤزیۆنی رووداو رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا \"لەو بڕوایەدام باسی درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بکات، هەم لە عێراق و هەم لە هەرێمی کوردستان.. هەروەها گرنگە باس لە درێژەدان بە زیادکردنی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە\". ئەڵمانیا چەندین پڕۆژەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە، یەکێک لەوانە دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە، دروستکردنی گوندی ئەڵمانی لە بنکەی مەشقی بنەسڵاوە بۆ مەشقپێدانی هێزەکانی پێشمەرگە. هەروەها ئەڵمانیا رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە پێدانی راوێژ و پێشکێشکردنی هاوکاری لە پڕۆگرامی چاکسازیی پێشمەرگە. جگە لە لایەنی سەربازی، پەیوەندییەکی بەهێزی دیپلۆماسیش لەنێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان هەیە، تاوەکو ئێستا چەندین کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کراوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆک بارزانی لە بەرلین لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ کۆبووەوە، لە ساڵی ٢٠١٣ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان لەگەل ئەنگێلا مێرکڵ کۆبووەوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧، لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، هێشتا هەرێمی کوردستان گەمارۆی دیپلۆماسی لەسەربوو، نێچیرڤان بارزانی چووە بەرلین و لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆبووەوە. لەبارەی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید روکن هەژار ئیسماعیل رایگەیاند، \"ئەڵمانیا هاوکارییەکی زۆر باشی پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، لەوانە چەکی میلان، چەکی (Panzerfaust) کە دژە تانکە، چەکی G ٣٦ و G ٦ کە کاریگەرییەکی زۆری لە شەڕێ داعش هەبوو\". لە ساڵی ٢٠٢١ رێککەوتننامەیەک لەنێوان فەرماندەی تیمی ئەڵمانی لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە واژۆ کرا، بۆ ئەنجامدانی ١٠ پڕۆژە، کە بڕیارە لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ ئەنجام بدرێت بۆ پاڵپشتیکردنی وەزارەتی پێشمەرگە. لەبارەی پاڵپشتییەکانەوە عەمید روکن هەژار گوتی، \"بەشێک لەو ١٠ پڕۆژەیە، دروستکردنی قوتابخانەیەکی مەشقە بۆ ئەفسەرانی پۆل، هەروەها مەشقکردنی بە هێزەکانی پێشمەرگە، تەواوکردنی بەشەکانی دیکەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە، دروستکردنی چێشتخانەیەک بۆ کۆلێژی ئەرکان و چەندین پڕۆژەی دیکە. \" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەمید روکن هەژار رایگەیاند، ئەڵمانیا لەگەڵ ٨ وڵاتی ئەوروپی بۆ ماوەی ٤ ساڵ مەشق و راوێژیان بە هێزەکانی پێشمەرگە داوە، ٨ وڵاتی ئەوروپی کە ئۆفیسیان دروستکردبوو بەناوی Kurdistan Training Coordination Center (KTCC)، کە هەر شەش مانگ جارێک ئەڵمانیا و ئیتاڵیا سەرکردایەتیی ئەو سەنتەرەیان دەکرد بۆ مەشق و راوێژپێدان بە هێزەکانی پێشمەرگە. ئێستا کارەکانی KTCC تەواو بووە، لەلایەن ئەو ٨ وڵاتە ئەوروپییەوە مەشق و راهێنان بە نزیکەی ٤٥ هەزار پێشمەرگە دەدات. چوار وڵات پاڵپشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن و راوێژکاری باڵایان هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆگرامی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو وڵاتانەش بریتین لە ئەڵمانیا، ئەمریکا، بەریتانیا و هۆڵەندا.", "summary": "وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە، لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکە راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، \"باسی هاوکاری و پاڵپشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت، هەروەها باس لە پڕۆگرامی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و رەوشی ئێستای شەڕی هێزەکانی پێشمەرگە لە دژی داعش دەکرێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0901202215", "category": "kurdistan", "summary_length": 340, "article_length": 3019, "summary_token_count": 155, "article_token_count": 1371}, {"article": "بایدن لە کاتی راگەیاندنی پلانەکەیدا رایگەیاند، پاکێجی نوێی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری ئەمریکا دەبێت تێچووی داراییەکەی لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکاوە دابینبکرێت. پاکێجەکە دەبێتە هۆکاری بووژانەوەی ئابووریی ئەمریکا و داهێنان و گەشەپێدانی ئابووری وڵات. پاکێجەکەی سەرۆکی ئەمریکا نزیکەی ٢ ترلیۆن دۆلارەوە لەرێگەی بەرزکردنەوەی باج لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا سەرچاوە داراییەکەی دابیندەکرێت. سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی راگەیاندنی پلانەکەی گەشبینی خۆی راگەیاند کە لە هاوینی ئەمساڵدا پرۆژەیاسای وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری لە کۆنگریس پەسندبکرێت و گوتی: \"پلانەکە نەخشەرێگایەکە بۆ سەرکەوتنی هەموولایەک. چانس دەداتە هەموو کەسێک سەربکەوێت. پلانەکە هەروەها دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووریی ئەمریکا کە بەهێزترین ئابووری جیهانە و زۆرترین هێزی بەرگری و داهێنانی تێدایە بەپێچەوانەی ئەوەی کە لە رابردوودا بینیومانە. ئەم پلانە پلانێکە بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریکا و پێشتر و لە یەک سەدەی رابردوودا لە ئابووریی ئەمریکا نەمانبینیوە. \" لەهەمانکاتدا وتارەکەی جۆ بایدن رووبەڕووی رەخنەی تووندی کۆمارییەکان بووەوە. سیناتۆر میچ ماککۆنێل، سەرۆکی زۆرینەی کۆماری لە کۆنگریسی ئەمریکا رایگەیاند، پاکێجە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمریکا پێشخستنی بیرۆکە و ئایدیای سۆشیالیسمە لە ئەمریکا.", "summary": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پلانێکی نوێی ئابووری و پاکێجێکی ٢ ترلیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری ئەمریکا راگەیاند و دەڵێت، زۆرترین هێزی بەرگری و داهێنانی تێدایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/010420211", "category": "kurdistan", "summary_length": 170, "article_length": 1149, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 492}, {"article": "سیروان بارزانی سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"کاژێر ١٣: ١٠ خولەکی ئەمڕۆ هێرشکراوەتەوە سەر کەمپی مەخموور کە هێرشەکە ئاسمانی بووە، بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکانمان سێ کەس کوژراون. \" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سیروان بارزانی رایگەیاند: \"بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و خاڵێکی پاسەوانی گەریلای کردووەتە ئامانج کە چەند رۆژێکە دروستکراوە و کەوتووەتە نزیک باخچەیەکی منداڵان\". رەشاد گەڵاڵی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر کەمپی مەخموور سێ کەس گیانیان لەدەستدا. \" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەمپی مەخموور بۆردوومانکرا، بەپێی زانیارییە پشتڕاستنەکراوەکان، بۆردوومانە سوپای تورکیا کردوویەتی، بەڵام تاوەکو ئێستا تورکیا پشتڕاستینەکردووەتەوە. لە لایەکی دیکەوە میدیای فەرمی پەکەکە دەڵێت، \"تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر بۆردوومانی کەمپی مەخموور دەکات\".", "summary": "دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر کەمپی مەخموور \"سێ کەس گیانیان لەدەستدا\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0506202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 82, "article_length": 909, "summary_token_count": 42, "article_token_count": 425}, {"article": "وەسفی تەمیمی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە بە رووداوی گوت، ئەمشەو سێشەممە، ١٩ - ٤ - ٢٠٢٢ چەکدارانی داعش لە گوندی کەشکۆڵ هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای حەشدی عەشایەری. لە هێرشەکەدا سێ چەکدار کوژراون و ١٢ ـی دیکەشیان بریندارکردووە. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. لە سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا داعش ٣٣ هێرش و کردەوەى جۆراوجۆرى لە سنوورى ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامداوە. لە هەشت رۆژى یەکەمى مانگى نیسانیشدا ٢٠ هێرشی لە سەرانسەرى عێراق ئەنجامداوە. درەنگانێکی شەوی هەینی ١٦ ـی نیسانی ٢٠٢٢، لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین هێرشکرایە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و دوو چەکداری ئەو هێزە کوژران. بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە ئاماژە بەوەش دەکات، \"لەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەمجارە داعش هێرشبکاتە سەر ئەو ناوچەیە. هێرشەکانی داعش کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. \" لیوا قارەمان کەمال، جێگرى سوپاسالارى هێزەکانی پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان رۆژی پێنجشەممە ١٤ - ٤ - ٢٠٢٢ بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بە گوێرەى ئەو ئامارە فەرمییانەى لەبەردەستیاندایە، لە مانگەکانى کانوونى دووەم و شوبات و ئادارى ٢٠٢٢ دا رێکخراوى داعش ٣٣ هێرش و کردەوەى جیاوازى لە ناوچە جێناکۆکانى دیالە تاوەکو دەشتى نەینەوا ئەنجامداوە کە ٤٥ % ـی ئەو هێرشانە لە سنوورى خانەقین و کەرکووک بوون. بە گوتەى ئەو بەرپرسەى وەزارەتى پێشمەرگە، ٢٢ % ـی ئەو ھێرشانەى داعش لەو سێ مانگەدا لە سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین بوون. ١٧ % ـی هێرشەکان لە سنوورى نەینەوا و ١٦ % ـی دیکەیان لە شارۆچکەی پردێ لە رۆژئاوای کەرکووک تاوەکو قەزاى مەخموور لە سنوورى نێوان هەولێر و نەینەوا بوون. جێگرى سوپاسالارى پێشمەرگە باس لەوەش دەکات، ٢٤ کەس لەو ماوەیەدا و لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش گیانیان لەدەستداوە، ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون و چوار کەسیش رفێندراون. دەشڵێت، \"هەر لەو ماوەیەدا داعش نۆ جار هێرشی مووشەکى ئەنجامداوە. \" ١٠ ـی نیسانى ٢٠٢٢، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ وەزیرانى بەرگرى و ناوخۆى عێراق و بەرپرسانى دیکەی سەربازی و ئەمنى کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى رێوشوێنەکانە ئەمنییەکان بۆ رێگرى لە جووڵەى پاشماوەى چەکدارانى داعش لە مانگى رەمەزاندا. ساڵى ٢٠٢١ رێکخراوى داعش لە سەرانسەرى عێراق ٢٥٧ هێرشی ئەنجامداوە. لەوانە هێرشی خۆکوژى و دانانى خاڵى پشکنین و رفاندنى هاووڵاتیان و هێرشی مووشەکى، بەهۆیەوە ٣٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥١٨ کەس برینداربوون، ئەوە جگە لە رفاندنى ٣٧ کەسی دیکە.", "summary": "لە سنووری گوندی کەشکۆڵی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر حەشدی عەشایەری، بەهۆی هێرشەکەوە سێ چەکدار کوژراون و ١٢ ـی دیکەش برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1904202229", "category": "kurdistan", "summary_length": 159, "article_length": 2109, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 1010}, {"article": "ئیدریس یونس، یەکێکە لەو هاونیشتمانیانەی کە پێنج رۆژ پێش ئێستا لە گوندى ریسێی سنوورى شارۆچکەی باتیفا لەلایەن سوپای تورکیاوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە. بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"دوانیوەڕۆ بوو هێزەکانى تورکیا لە خاڵى سەبازیی ' خال گوهرێ ' ـی نزیک گوندەکەمان ئۆپەراسیۆنێکی زەمینییان کرد، هاتنە نزیکمان کە خەریکى ئاودانی زەوییەکانى خۆمان بووین. ئێمە سێ کەس لە خەڵکى گوند بانگکراین و بردینیان و پرسیارى هێزەکانى پەکەکەیان لێکردین. پێمان گوتن کە ئێمە سڤیلین و کەسمان نەبینیوە\". ئەو هاونیشتمانیانە باسى هەڵسوکەوتی سوپای تورکیا دەکەن لەگەڵ ئەوان و دەڵێن، دەستگیرکردن نەبوو کە دەست یان چاویان ببەستن، \"چوار کاژێر لەلای ئەوان ماینەوە و دواتر ئازادکراین\". دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەرى شارۆچکەی باتیفا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"هیچ کەسێک وەکو دەستگیرکردن و مانەوە لەلای تورکیا نەبووە. تەنیا ئەوەى روویداوە پێش مانگێک لە گوندى ئەڤلەهێی سنوورى ئێمە سوپای تورکیا لە خاڵێکى خۆیان لە شەرانش ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ گوندەکە کردووە کە گەیشتوونەتە ناو گوند، سێ هاونیشتمانیی ئەوێ کە لەناو رەز و بێستانى خۆیاندا بوون، بانگکراون ماوەی پێنج کاژێر لەلاى ئەوان بوون و دواتر ئازاد کرابوون\". بەڕێوەبەرى شارۆچکەی باتیفا باسی لەوەشکرد، \"پێش پێنج رۆژیش لە گوندى ریسێ هەر لە سنوورى ئێمە بە هەمانشێوە سوپاى تورکیا لە خاڵى گوهرێ ئۆپەراسیۆنێکى زەوینی کرد و سێ هاونیشتمانیی جووتیاری بۆ ماوەى چەند کاژێرێک راگرتبوو و دواتر ئازادی کردبوون\". لەبارەی مانەوەی هاونیشتمانیان لەلای سوپای تورکیا، دڵشێر عەبدولستار ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا هیچ کەسێکى سڤیلی سنوورى پارێزگای دهۆک لەلای سوپای تورکیا نەماوە وەکو دەستگیرکردن و ئەوەى لە میدیا و سۆشیاڵمیدیا بڵاودەکرێتەوە دوورە لە راستى. لە ١٦ حوزەیرانی ئەمساڵدا تورکیا لە سنوورى قەزاى زاخۆ ئۆپەراسیۆنێکى زەوینی لە سنووری هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و بە درێژایى ٤٥ بۆ ٥٠ کیلۆمەتر و قووڵایى ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر هاتە نێو باشوورى کوردستان. تاوەکو ئێستا لە ١٨ خاڵى ستراتیژیی سنووریی قەزای زاخۆ جێگیربوون و ٢٠ گوند کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵیان.", "summary": "بەڕێوەبەرى شارۆچکەی باتیفا رایدەگەیێنێت، لە ماوەى مانگێکدا دووجار سوپاى تورکیا لە دوو گوندى سنوورى باتیفا و لەو خاڵانەى پێشتر لە رێگەى فڕۆکەوە لێیان جێگیربوون و ئۆپەراسیۆنیان کرد، بۆ ماوەی چوار کاژێر لێکۆڵینەوەیان لە چەند کەسێکی سڤیل لەنێو زەویی خۆیاندا کردووە و پاشان ئازادیان کردوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/111020205", "category": "kurdistan", "summary_length": 285, "article_length": 1849, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 840}, {"article": "لەم هەڵمەتە چەندین خۆبەخش و بیانیش بەشدارییان کردبوو. گەشبین نەجمەدین بەڕێوەبەری کارگێڕی رێکخراوی هەسار بە رووداوی راگەیاند، ئێمە پرۆژەیەکمان راگەیاند، بە مەبەستی پاک راگرتنی ژینگە و هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان، پرۆژەکە بە چەند قۆناخێک و لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێ. هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و لە شاخی گۆیژە بەڕوو دەچێندرێت. بەگوتەی گەشبین نەجمەدین بۆیە دار بەڕوویان هەڵبژاردووە چونکە \"لەڕووی زانستییەوە دار بەڕوو بەهێزە و تەمەنیشی زۆرە و لەگەڵ کەشوهەوای هەريمیش زۆر گونجاوە\". رایف هاینگ کە هاووڵاتییەکی ئەڵمانییە و وەک خۆبەخش بەشداریی لەو پرۆژەیە کردبوو بە رووداوی راگەیاند، لە یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان مامۆستایە و ئەمڕۆ بەشداریی لەو چالاکییە کردووە. رایف هانگ دەڵێت، کوردستان لە بنەڕەتدا وڵاتێکی جوانە و خاکێکی بەپیتی هەیە بۆ دارو درەخت، بەڵام سەوزایی و درەختی کەمە. پێویستە خەڵک خۆی بە بەرپرس بزانێت لەو ژینگەی تێیدا دەژیت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی جوان بۆ نەوەی داهاتوو ئامادە بکات.", "summary": "ئەمرۆ هەینی ٠٤ - ١٢ - ٢٠٢٠ لە بەرزاییەکانی کەسنەزانی شاری هەولێر هەنگاوی یەکەمی پرۆژەی چاندی یەک ملیۆن دار بەڕوو لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد کە پێکهاتبوو لە ٢٠٠٠ نەمامی داربەڕوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/041220208", "category": "kurdistan", "summary_length": 180, "article_length": 918, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 411}, {"article": "رائیدی مافپەروەر رێباز زێوەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئێوارەی چوارشەممە ٨.٩.٢٠٢١ نووسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر ئاگادارکرایەوە کە بریندارێکی پیاو لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێرە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە برینداربووە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بریندارکراوە. رێباز زێوەر گوتی: \"رووداوەکە کاژێر ٥: ٣٠ی ئێوارە بووە و پیاوەکە (ج، م، ت) کە لە کۆمپانیایەک پاسەوانە، گەڕاوەتەوە و لە ماڵەوە نووستووە، هاوژینەکەشی (ک، ع، ک) بە دەمانچەکەی خۆی گوللەیەکی لێدەدا و دواتر هەڵدێ\". لەبارەی هۆکاری روواوەکەش گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر گوتی: \"پێشتر دەمەقاڵێیەکی ئاساییان بووە، بەڵام چاوەڕواننەکراوە ژنەکە کاردانەوەی بەو جۆرە بێت\". سەبارەت بە تەندروستیی پیاوەکەش رائید رێباز گوتی: \"تەندروستیی پیاوەکە جێگیرە\". رووداوەکە لە گەڕەکی سەیداوەی هەولێر روویداوە و رێباز زێوەر دەڵێ: \"ژنەکە بە دەمانچەکەوە هەڵاتووە و دادوەریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە\". ئەو رووداوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە هوتێلێکی شاری هەولێر، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و دواتر پۆلیس بکوژی ژنەکەی دەستگیرکرد.", "summary": "لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، ژنێک بە دەمانچە گوللەیەک لە مێردەکەی دەدات لە کاتێکدا مێردەکەی لە خەودا بووە و دوای رووداوەکەش هەڵدێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/090920216", "category": "kurdistan", "summary_length": 127, "article_length": 1206, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 545}, {"article": "بەپێی ئەو راگەیێندراوەی فەریقى یەکەم جەمال ئێمنیکى، سوپاسالاری پێشمەرگە، \"لە ئەنجامی ئەو رووداوە، زیان هەیە. \" تاوەکو ئێستا هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، ٢٤ ـی ئەم مانگەش، سوپاسالارى پێشمەرگەى کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەریلاکانى پەکەکە لە چوارچەلیی نێوان سەنتەرى قەزاى ئامێدى و کۆمەڵگەى قەدشدا تەقەیان لە خاڵێکى پێشمەرگە کردووە، چەند خولەکێک تەقەکردن بەردەوام بووە، پێشمەرگەش بەرگرییان لە خۆیان کردووە و وەڵامیان داوەتەوە. هەروەها فەریق جەمال رایگەیاند، \"جارى یەکەم نییە لە ناو خاکى باشوورى کوردستان پەکەکە تەقە لە پێشمەرگە دەکات، چەند جارى دیکەش و لە چەند شوێنى دیکەش تەقەیان لە پێشمەرگە کردووە، پێشمەرگەش لەسەر خاکى خۆیان و لە شوێنى خۆیاندان، دەستکراوەکراون کە لە هەر شوێنێک تەقەیان لێبکرێت وەڵام بدەنەوە. \" لە ٥ ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە کاتى گرتنى خاڵێکى نوێى پێشمەرگە لە چیاى مەتین بەهۆی هێرشێکى پەکەکە پێنچ پێشمەرگە شەهیدکران، دواتر هێزەکانى پێشمەرگە لە چەند خاڵێکى ستراتیژیى چیاى مەتین لەوانەش خاڵى چوارچەلى و سەرى دشیش جێگیرکران.", "summary": "سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ - ٧ - ٢٠٢١، لە نێوان خەلیفان و بێخمە، ژمارەیەک گەریلای پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە کردووە و پێشمەرگەش تەقەی بەرامبەریان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2607202124", "category": "kurdistan", "summary_length": 203, "article_length": 1027, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 481}, {"article": "کاوە نەجم، سەرۆکی شارەوانیی سۆران بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"ئەو بارانەی باری هیچ زیانێکی بە سۆران نەگەیاند، چونکە هەڵکەوتەی جوگرافیایی شارەکە بە جۆرێکە کە کەند و دۆڵی زۆری تێدایە و دەتوانێت بە ئاسانی ئاوەکەی دەربکات. ئێمە پێشتریش ئامادەکاریی خۆمانمان کردبوو و ئاوەڕۆ و زێرابەکانمان پاک کردبوونەوە. \" سەرۆکی شارەوانیی سۆران گوتیشی، \"پێشتر لە ساڵانی رابردوودا لە هەر شوێنێک کێشە هەبووبێت چارەسەرمان کردووە. پێشبینی ناکەم لە سۆران لافاو هەڵبستێت، چونکە پێشتر ئامادەکاریمان کردووە، مەگەر ئەوەی رێژەیەکی زۆر زیاد و لەرادەبەدەر باران ببارێت. \" هاوکات لە گەڕەکی جوندیانی سۆران تیمەکانی شارەوانی بەهۆی کارکردنیانەوە بۆریی ئاوی بەشێک لە مالانیان شکاندووە و ئەو ماڵانە سکاڵای ئەوەی دەکەن کە چەند رۆژێکە ئاویان نییە. کاوە نەجم رایگەیاند، \"ئەو گەڕەکە زێدەڕۆییە و خزمەتگوزاریی پێ نەگەیشتبوو، بۆیە کارمان دەکرد کە خزمەتگوزاریی پێ بگەیێنین و کۆڵانەکان تێکەڵە بکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان زۆر ناڕەحەت نەبن. رەنگە لە ئەنجامی کارەکەی ئێمەدا بۆریی ئاوی ماڵان شکابێت. بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانمان راسپاردوون کە ئەگەر بۆریی هەر ماڵێک شکا چاکی بکەنەوە. \" بە گوتەی کاوە نەجم، هەرچەندە ئەو گەڕەکە زیادەڕۆییە، بەڵام ئەوان بەپێی توانای خۆیان خزمەتگوزاریی بۆ دەبەن، بەڵام رەنگە قیرکردنی بکەوێتە کاتێکی دیکە. ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ٢٨ ـی تەممووزی ٢٠٢١ بڕیاری دا سۆران و قەزاکانی دەوروبەری بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە رێکاری یاسایی و کارگێڕیی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چوار قەزای سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان لە خۆ دەگرێت. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەروەها ١٤ ناحیە لە خۆ دەگرێت. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە یەکەم ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ رۆژهەڵات و باکووری کوردستان هەیە. رووبەری ئیدارەکە پێنج هەزار و ٤٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ١٤ شارۆچکە لەخۆدەگرێت. دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران تاکە دەروازەی فەرمییە کە ئیدارەکە و پارێزگای هەولێر بە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەبەستێتەوە.", "summary": "بەهۆی بارانبارینەوە لە چەند شار و سارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان لافاو هەستا و زیانێکی زۆر بە خەڵکی کەوت. سەرۆکی شارەوانیی سۆرانیش دەڵێت، پێشبینی ناکەم لە سۆراندا لافاو هەڵبستێت، چونکە پێشتر ئامادەکارییان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/311020215", "category": "kurdistan", "summary_length": 209, "article_length": 1887, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 862}, {"article": "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی رایگه‌یاند، ئاسمانی ئەو چوار پارێزگایە به گشتیی هه‌وراوی ده‌بێت و له دواینیوه‌ڕۆیشه‌وه بارانی به‌خوڕ له ئاگری، ده‌وروبه‌ری قارس، ئیدر، ئه‌رده‌خان ده‌بارێت. پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره‌بن: ئیدیر ٣٤ پلەی سیلیزی، ئاگری ٣٢ پلەی سیلیزی، قارس ٣٠ و ئه‌رده‌خانیش ٣١ پله‌ی سیلیزی. ئەمە لەکاتێکدایە، نزمترین پله‌ی گه‌رما له شه‌ودا به‌مجۆره‌یە: قارس و ئه‌رده‌خان ١٠ پلە، ئاگری ١٣ پلە ئیدر و ئه‌رزینجانیش ١٩ پله. دوێنێ پێنجشەممە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١، لافاو لە هەردوو پارێزگای ئارتڤین و ریزە لە هەرێمی دەریای رەش دروستبوو و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە، گیانلەدەستدان تۆمار نەکرا، بەڵام ٣٤ کەس بریندار بوون.", "summary": "بەگوێرەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی تورکیا، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە پارێزگاکانی قارس، ئاگری، ئیدیر و ئه‌رده‌خان لە باکووری کوردستان دەگرێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/230720215", "category": "kurdistan", "summary_length": 156, "article_length": 655, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 303}, {"article": "ماڵباتی گوڵستان، زەینەل ئابارۆک کە بە رەچەڵەک رووسیە و زڕباوکی لە دێرسیم پۆلیسە بە تۆمەتبار دەزانن. سەرۆکی بارۆی ئامەدیش داوا دەکات ئاشکرا بکرێ لەو بابەتەدا کێ پارێزگاری لێدەکات و بۆچی. نیهاد ئەرەن، سەرۆکی بارۆی ئامەد دەڵێت، \"بەداخەوە سەرباری ئەوەی دوو ساڵ بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕیوە، هیچ هەنگاوێکی کرداری بەرەو پێش نەنراوە. هەموومان باش دەزانین لێکۆڵینەوەیەکی تەواو ئەنجام نەدراوە. کێ و بۆچی پارێزگاری لێ دەکرێ؟ دەبێ وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێنەوە. ئەمڕۆ هاتووین بۆ ئێرە بۆ پاڵپشتی لەو داواکارییەی لەم هەلومەرجە سەختەدا بەدوای دادپەروەرییدا دەگەڕێ. \" رۆژی هەینی، جگە لەو شاندەی بارۆی ئامەد، شاندێکی پەرلەمانتارانی جەهەپەش لەبەردەم دادگەی دێرسم خێزانی گوڵستان دۆکویان بەسەرکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، لە رووی یاساییەوە پاڵپشتیی تەواویان دەکەن. ئۆزگور ئۆزەل، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە ئاماژە بەوە دەکات، \"پارێزگاری ئەوسای دێرسم بەردەوام دەیگوت، کچەکەتان لەنێو ئاوی بەنداوەکەیە و لە نێو ئاوەکەدا دەدۆزرێتەوە و هەمووانی بەو جۆرە ئاراستەکرد. بەداخەوە، لەسەرەتاوە گوێ نەدرا بە هاواری ئەم خێزانە. بۆیە ئێستا لەسەر بەنداوەکە نین، بەڵکو لە بەردەم دادگە بەدوای دادپەروەرییدا دەگەڕێین. ئەم خێزانە بانگەوازی کرد و دەیانەوێت دەنگی خۆیان بگەیێننە تەواوی تورکیا؛ ئێمەش بۆ گوێدان بەو بانگەوازە هاتووین بۆ ئێرە. \" گوڵستان دۆکو نیشتەجێی شاری ئامەد بوو و لە هەمانکاتدا خوێندکاری زانکۆ بوو لە دێرسم؛ لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ـەوە دوای ئەوەی لە بەشی ناوخۆیی زانکۆ چووە دەرەوە، بێسەروشوێنە. لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، ئاوی بەنداوی ئوزونچایر زۆر کەمکرایەوە، بەڵام بەهۆی بێ ئەنجامی هەوڵەکان، پرۆسەی گەڕان لە بەنداوەکەدا بەیەکجاری راگیرا.", "summary": "لە بەردەم دادگەی دێرسم لە باکووری کوردستان، مانگرتنی خێزانی گوڵستان دۆکو بەردەوامە، ئەوان داوای سۆراخی کچە ٢١ ساڵانەکەیان دەکەن کە دوو ساڵە بێ سەروشوێنە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2201202215", "category": "kurdistan", "summary_length": 153, "article_length": 1581, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 736}, {"article": "د. کاروان یاسین نانەکەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، \"ئەگەر لە داتاکانی وەزارەتی تەندروستی بڕوانن، رێژەی قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا زۆر زۆر روو لە کەمییە، رێژەی چاکبوونەوەش روو لە زیادبوونە، ئەگەر بەراورد بکەن بە مانگی ٨ و ٩ی ساڵی رابردوو کە ٨٠ بۆ ١٠٠ نەخۆشمان خەوێندرابوون، ئێستا نزیکەی ٢٠ نەخۆشمان هەیە، لە هەموو نەخۆشخانەکانی دیکەش رێژەی تووشبووانی دەستنیشانکراوی کۆرۆنا کەمبوونەتەوە، نەخۆشخانەی ئیماراتییش کە تایبەت بوو بە تووشبووانی کۆرۆنا، داخراوە\". لەنێو نەخۆشخانەکە بەشێکی تایبەت وەکو راوێژکاریی ئێواران کراوەتەوە، رۆژانە لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە نەخۆش دەبیندرێت و هاونیشتمانیان دەتوانن سەردانی بکەن. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر دەشڵێت، \"راوێژکارییەکە، راوێژکارییەکی گشتییە و هەموو کەیسێک وەردەگرین، لەبەرئەوەی ئێستا نەخۆشیی کۆرۆنا زۆر زۆر کەمبووەتەوە، پزیشکی پسپۆڕ دادەنیشێت یان پسپۆڕی فریاکەوتن یاخود هەناو و پزیشکی خێزانی و ئافرەتان. زۆربەی پشکنینەکان، بەوانەشەوە کە زۆر پێشکەوتوون، دەکرێن\". د. کاروان یاسین نانەکەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە کە خۆی پسپۆڕی پزیشكی فریاکەوتنە دەڵێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، نابێت پابەندبوون بە رێنوێنی و رێکارە خۆپارێزییەکانەوە کەم ببێتەوە، چونکە ئێستا لە هەموو جیهان چەندین جۆری کۆرۆنا بڵاودەبنەوە، کە مەترسی لەسەر هاونیشتمانیان دروستدەکەن. د. کاروان یاسین نانەکەلی پێیوایە کە باشترین چارەسەر بۆ تووشنەبوون بە کۆرۆنا خۆپاراستنە و بەستنی ماسکیش بۆ ئەو مەبەستە بە گرنگ دەزانێت، داوا لە خەڵکیش دەکات کە خۆیان بە ڤاکسین بکوتن بۆئەوەی پارێزراوبن. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا دەڵێت لە توێژینەوەیەکیان لەبارەی کاریگەریی ڤاکسین کە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا ئەنجامداوە، کۆمەڵێك ئەنجامی دڵخۆشکەر لەبارەی سوودەکانی ڤاکسین دەرکەوتوون. بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ئەو کەسانە هەیە کە ڤاکسینیان وەرگرتووە لەگەڵ ئەوانەی وەریان نەگرتووە، دەشڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە نەخۆشخانەکەیان ئەنجامیان داوە، لە مانگی ئاب و ئەیلوولی ٢٠٢١ دا و تێیدا ٢٠٧ نەخۆشیان وەرگرتووە، تەنیا یەک کەس لەو نەخۆشانە ڤاکسینی وەرگرتبوو، کە دواتر ئەویش تەندروستیی باش بووە.", "summary": "نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، ئێستا تایبەت کراوە بە چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت، ئێستا دۆخی کۆرۆنا لە هەولێر بەرەو کەمبوونەوەیە و ئامارەکان کەمبوونەوەی تووشبووان پیشاندەدەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0501202217", "category": "kurdistan", "summary_length": 213, "article_length": 2032, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 922}, {"article": "لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو کە رۆژی یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ پێشکێش کرا، باس لە دەستەبەریی مووچەی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان کرا کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی کاروبار و دەستەبەریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەندامێکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان میوان بوون. د. عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروبار و دەستەبەریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند \"یاسای ژمارە ٣٩ی ساڵی ١٩٧١ کە بە یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١٢ هەموارکراوەتەوە، تێیدا باس لە پاراستنی مافی کرێکاران کراوە کە بەپێی ئەو یاسایە دەبێت بەر لە خانەنشینی دەستەبەری بۆ هەر کرێکارێکی نێوخۆ یان بیانی بکرێت بۆئەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانی لە خزمەت و قەرەبووکردنەوە پارێزراوبن\". ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە باسی لەوە کردووە، لە هەرێمی کوردستان ١١٥ هەزار کرێکار دەستەبەرییان بۆ کراوە کە ١٠ هەزاریان بیانین و گوتیشی \"کرێکارانی کەرتی تایبەت هەموو مافێکی کارمەندانی کەرتی گشتییان هەیە. ئەگەر کرێکار لەسەر کار تووشی پێکانێک ببێت، ئەوە بەپێی یاسا دەستەبەری وەردەگرێت. ئەگەر کرێکارێکی کەرتی تایبەت بگوازرێتەوە بۆ کەرتی گشتی، ئەوە هەموو خزمەتەکەی بۆ کەرتی گشتی بۆ دەگوازرێتەوە\". هاوکات فارووق محەممەد، ئەندامی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئاماژەی بەوە دا \"کرێکاران هیچ مافێکیان نییە. ئەوەی کاک عارف باسی دەکات کە کرێکارێک لەکاتی کاردا تووشی پێکان ببێت، بۆ ئەوەش لیژنەیەکی پزیشکی لەلایەن وەزارەتی کارەوە دانراوە کە رێژەیەکیان بۆ پێکانەکە داناوە کە هێندە ناماقووڵە، دەبێت ئەو کەسە بە تەواوەتی لە پەلوپۆ بکەوێت ئینجا خانەنشین دەبێت؛ دەست یان قاچێکت بقرتێت خانەنشین نابیت. ئەمە بۆ کرێکارێک کە دەستەبەریی بۆ کرابێت\". د. عارف حیتۆ لەوبارەیەوە روونیکردەوە \"رێژەی پەککەوتەیی کرێکار بۆ خانەنشینی کە لەلایەن لیژنە پزیشکییەکەوە دیاریکراوە لە ٣٥ % ـەوە بۆ ١٠٠ % دەستپێدەکات. ئەگەر ١٠٠ % بێت، ئەوە دەبێتە خانەنشینی هەمیشەیی، ئەگەر لەوە کەمتربێت دەبێتە خانەنشینی کاتی و پێویستە هەر شەش مانگ جارێک سەردانی لیژنەی پزیشکی بکات و راپۆرتەکەی پشتڕاست بکاتەوە کە ئەوەش بەپێی یاسا وایە\". ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لە وەزارەتی کار ئاشکرایکرد \"رەشنووسی یاسای کرێکاران ئامادەکراوە و بۆ وەزارەتیش بەرزکراوەتەوە، بەڵام داوامان کردووە کە نەچێتە ئەنجوومەنی شوورا، لەبەرئەوەی سەندیکای کرێکاران داوایانکرد جارێکی دیکە پێیدا دەچنەوە؛ ناردوومانەتەوە بۆ سەندیکای کرێکاران. هەرکاتێک پێداچوونەوەکەیان تەواوکرد و بۆیان ناردینەوە، ئێمەش بۆ ئەنجوومەنی شوورای بەرزدەکەینەوە. لە رەشنووسەکەدا ساڵانی خزمەتی دەستەبەرکراوی کرێکاری کەرتی تایبەتمان بۆ ١٥ ساڵ کەمکردووەتەوە\". د. عارف حیتۆ جەختی لەوەش کردەوە کە هەر خاوەنکارێک خۆی لەوە بدزێتەوە دەستەبەری بۆ کرێکارەکانی بکات، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت و \"هەموو کۆتایی مانگێک خاوەن کارەکە دێت و ٥ % ـی مووچەی کرێکارەکە و ١٢ % ـی خۆی دەدات و ئەو ١٧ % یە وەکو مووچەی خانەنشینی دەچێتە سەر هەژماری کرێکارەکە\". ئەندامەکەی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئاشکرایکرد، ٣٢ هەزار کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستاندان کە سێ هەزاریان بە قاچاخی هاتوون. ژمارەی کرێکارانی کورد دیاریکراو نییە و رەنگە بگاتە نزیکەی نیو ملیۆن کەس. بە گوتەی د. عارف حیتۆ، ئەوان وەکو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بەرنامەیەکیان داناوە کە دەبێت هەر کرێکارێکی بیانی کوردی بزانێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە. ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە باسی لەوەش کرد، بەپێی یاسای کار، دەبێت هەر کرێکارێک هەشت کاژێر کار بکات و هەر خاوەن کارێکیش لەوە زیاتر کار بە کرێکارەکانی بکات، دەبێت پارەی زیادەی بۆ خەرج بکات.", "summary": "ژمارەیەکی زۆر کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان لە کۆمپانیاکاندا کار دەکەن، ئەوەش ناڕەزایەتیی کرێکاری نێوخۆی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، کاریان دەستناکەوێت. بەڕێوەبەری گشتیی کاروبار و دەستەبەریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، پێشنیاز کراوە بۆ حکومەت ٧٠ % ی کرێکاری کۆمپانیاکان کورد بن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2802202123", "category": "kurdistan", "summary_length": 305, "article_length": 3200, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 1424}, {"article": "ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ١٦ سەربازی تورکیایان کوشتوون؛ تورکیاش کوژرانی ٧ گەریلای راگەیاند و دەڵێت، چەند حەشارگە و ئەشکەوتێکیان خاپوورکردوون کە شوێنی مانەوەی گەریلاکان بوون. ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، گەریلاکان ئۆپەراسیۆنێکیان بەناوی \"کات کاتی ئازادییە\" دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکردووە و سەربازانی سوپای تورکیایان کردوونەتە ئامانج. لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: \"رۆژی ٢ی گوڵان لە کاژێر ١٨: ٣٠ لە گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا داگیرکەران کرانە ئامانج. ئەو چالاکییە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و ٨ داگیرکەر سزادران\". هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی هەپەگە، گەریلاکان لە هەمان رۆژدا واتە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە ناوچەی ئاڤاشین و لە ٣ کاتی جیاوازدا سەربازانی تورکیایان کردوونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ٨ سەربازی تورکیا کوژران و ٤ی دیکەش برینداربوون. هەپەگە دەڵێت، دوای ئەو شەڕ و پێکدادانە سوپای تورکیا ناوچەکەی بە چەکی قورس تۆپبارانکردووە. لە بەرامبەردا خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی ٧ گەریلای لە ئەشکەوتێکی ناوچەکانی \"ئۆپەراسیۆنی چڕنووک - هەورەبروسکە\" راگەیاند. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا لە رۆژی ٢٣ی نیسانەوە لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە دەستیپێکردووە، ٥٣ گەریلا گیانیان لەدەستداوە. ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئاماری میدیاکانی نزیک لە پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تاوەکو ئێستا ١٧٤ سەربازی تورکیا لەلایەن گەریلاکانەوە کوژراون.", "summary": "هەپەگە کوژرانی ١٦ سەرباز و برینداربوونی ٤ سەربازی دیکەی راگەیاند؛ هەروەها وەزیری بەرگریی تورکیاش ئاماژە بە گیانلەدەستدانی ٧ گەریلای دیکە دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0305202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 143, "article_length": 1396, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 625}, {"article": "لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی دێدەوان پۆلیسی دارەتوو لە کۆگایەک کە کە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ بووە و دەکەوێتە دەوربەری شاری هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە ٨ تۆن خورمای تێکچوو هاوکات چەندین کاڵای دیکەدا گیرا. هاوکات لە بازگەی هیرانیش دەست بەسەر دوو تۆن خورمای جۆری \"مەریەم\"دا گیرا. مزەفەر سابر، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، \"دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگاداری بنکەی ئاسایشی دێدەوان کرابوو لەسەر هەبوونی شوێنێک لە یەکێک لە گوندەکانی دەروبەری شاری هەولێر کە کاڵا و ماددەی خۆراکی تێدا هەڵگیراوە، ئەوانیش ئاگاداری ئێمەیان کردەوە، ئێمە بە ئامادەبوونی بنکەی ئاسایشی دێدەوان و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دارەتوو پۆلیسی دارەتوو سەردانی ئەو شوێنەمان کرد بۆ ئەوەی بتوانین دەستی بەسەردا بگرین و ئەو کاڵایانەش لەناو ببەین. \" بە گوتەی مزەفەر سابر، لە کۆگاکەدا نزیکەی ٢٥٠ گونیە خورما و ١٥٠٠ بووتڵ ئاوی گوڵ، رۆنی زەیت، رۆنی قژ، پیکن پاودەر و چەندەها بابەتی جۆراوجۆری دیکە کۆگاکرابوون. گوتیشی \"ناشزانین ئەو خورمایە چووتە بازاڕ یان نا، بەڵام دوای ئەوەی هەواڵمان پێدرا هاتین دەستمان بەسەرداگرت. \" بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی هەولێر راشیگەیاند، \"ئەو کەسەی ئەو ماددە خۆراکی و کاڵایانەی لێرە داناوە سزای دارایی دەدرێت و دەشدرێتە دادگە، ماددە و کاڵاکانیش لەنێو دەبردرێن. \" هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازگەی هیران، لەلایەن تیمەکانی قایمقامیەتی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ هۆبەی بازگەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر توانرا دەست بەسەر دوو تۆن خورمای ماوە بەسەرچووی ئێرانیدا بگرن کە لە جۆری \"مەریەم\"ـە. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: \"ئەو خورمایە ئێرانییە لە بە ناوی مەریەم، لە بازگەی هیران دەستی بەسەرداگیراوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەی خورماکەی هێناوە خەڵکی پارێزگای دهۆکە و لە پارێزگای سلێمانی خورمایەکەی کڕیوە، هەوڵیداوە لەو بازگەیەوە خورمایەکە بباتە پارێزگای دهۆک، بەڵام لە بازگەی هیران دەستی بەسەردا گیرا و رادەستی ئێمە کرا. \"", "summary": "لە کۆگایەکی دەوروبەری شاری هەولێر و بازگەی هیران لە سنووری هەولێر، دەست بەسەر زیاتر لە ١٠ تۆن خورمای ماوەبەسەرچوو و چەندین کاڵای دیکەدا گیران. بەشێک لە خورماکان لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا کۆگا کرابوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1804202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 202, "article_length": 1825, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 812}, {"article": "سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە مەڵبەندی سلێمانی و لیژنەی هەڵبژاردنەكانی حیزبەکەیدا رایگەیاند، دەخوازن رێكخستنەكانیان و هاونیشتمانییان بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی هەڵبژاردن بكەن. ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، سەرباری تێبینییەكانیان لەسەر پرۆسەكانی هەڵبژاردن لە رابردوودا، بەڵام هەڵبژاردن \"باشترین بەرهەمی عەقڵی مرۆڤە و تاكە بژاردەی مەشروع و شارستانی و گونجاوە بۆ دیاریكردنی نوێنەرانی خەڵك لە سەنتەری بڕیار و یاسادانان و ئیدارەی وڵاتدا. \" سەلاحەدین بەهائەدین راشیگەیاندووە، \"نابێت بەناوی ناڕەزایی و بێزاریتان لە ستەم و گەندەڵی و قۆرخكاریی دەسەڵات بایكۆت بكەن و نەچن بۆسەر سندووقی هەڵبژاردن، چونكە بەوە لە مافێكی یاسایی خۆتان مەحرووم دەكەن و لە ئەركێكی شەرعی خۆتان دوا دەكەون و فرسەت بە كەسانی نەشارەزا و لێنەهاتوو دەدەن نوێنەرایەتیتان بكات. \" یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە شەش بەربژێر لەژێر ناوی سەربەخۆدا کێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانی عێراق دەکات. لەبارەی بەربژێرەکانیان ئەمینداری یەکگرتوو رایگەیاندووە، ئەوانەی ئەوان پشتیوانیان دەكەن لای خەڵك \"خۆشەویست و رێزلێگیراون و خاوەن مێژوو و رابردوویەكی پاكن و شایستەی نوێنەرایەتی خەڵكن. \" لەبارەی کۆبوونەوەکەیان، ئەبوبەکر گەڵاڵی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت \"ئەمینداری یەکگرتوو جەختی لەوەکردووەتەوە، کە دەبێت هەمووان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن بە ئامانجی بەردەوامبوونی چاکسازیی. \" بڕیارە ١٠ - ١٠ - ٢٠٢١، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ٣٢٩ ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. تێیدا ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.", "summary": "ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ لیژنەی هەڵبژاردنی حیزبەکەیدا کۆبووەوە. بەرپرسی هەڵبژاردنی حیزبەکەش لە سلێمانی دەڵێت، \"مامۆستا سەلاحەدین باسی گرنگیی بەشداریی دەنگدەری لە هەڵبژاردنەکاندا کرد. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/05102021", "category": "kurdistan", "summary_length": 220, "article_length": 1546, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 704}, {"article": "د. موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"هۆکاری نەناردنی بەشە ئاردی مانگانەی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەمیی وەزارەتی بازرگانیی عێراقە ئەگەرنا لە رووی کارگێڕی، یاسایی و سیاسییەوە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە. ئەم کەمتەرخەمییە تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان. \" ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو دەشڵێت: ئەو گەنمەی بۆ ساڵێکی هەرێمی کوردستان پێویستە، لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان نییە و بەشی ئاشەکان ناکات، بۆیە دەبێت وەزارەتی بازرگانی گەنمیان بۆ بنێرێت. د. موسەننا ئەمین گوتی: \"ئەمەیش شتێکی بێمانایە، چونکە عێراق گەنم لە هەرێمی کوردستان دەکڕێت و دەیبات بۆ شوێنێکی دیکە هەڵیدەگرێت و جارێکی دیکە دەینێرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان. بەو هۆیەیشەوە دابەشکردنی ئارد لە هەرێمی کوردستان دوا کەوتووە، لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق وا خەریکە بۆ سێیەم مانگ ئارد دابەش بکرێت کە لە هەرێمی کوردستان ئەوەی بە تەواوی دابەش نەکراوە. \" پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو باسی لەوە کرد کە زیاتر لە مانگێکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دانەوێڵەی عێراقدا خەریکە. ئەوان هەر بەڵێنیان داوە، بەڵام لە کۆتاییدا بەڵێنەکەیان نەبردووەتە سەر و، گوتوویانە \"گەنممان نەماوە و دەبێت لە ئوسترالیاوە هاوردەی بکەین.. کاتێکیش ئوسترالییەکە گەیشتووە هەر بەڵێنەکەیان نەبردووەتە سەر. \" د. موسەننا ئەمین گوتیشی: \"دوێنێ پەیوەندیم بە وەزیری بازرگانیی عێراقەوە کرد و، بەڵێنی دامێ خۆی چارەسەری بکات. هاوکات پەیوەندیشم بە سەرۆککۆمارەوە کرد بۆ ئەوەی جەخت لە وەزیری بازرگانی بکاتەوە بۆ ئەوەی ئاردەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. هەردووکیان جەختیان کردەوە کە چارەسەری دەکەن. ئەم بەیانییەیش جارێکی دیکە پەیوەندیم بە وەزیری بازرگانییەوە کردەوە و گوتی فەرمانم داوە کە چارەسەر بکرێت. \"", "summary": "چەند مانگێکە عێراق بەشە ئاردی مانگانەی هەرێمی کوردستانی نەناردووە. پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، هۆکاری نەناردنی ئەو بەشە ئاردە کەمتەرخەمیی وەزارەتی بازرگانییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1804202218", "category": "kurdistan", "summary_length": 208, "article_length": 1557, "summary_token_count": 93, "article_token_count": 694}, {"article": "رەمەزان یوسفی، جێگری نەهێشتنی نەخوێندەواریی پارێزگای سنە دەڵێت، \"لەم پارێزگایەدا ٢١ هەزار کەسی نەخوێندەوار تۆمارکراون و ١٧٣ هەزار لە پرۆسەی فێربوون بێبەشن\". بەگوتەی یوسفی، لە پارێزگای سنەدا ٩٧ % ی کەسانی تەمەن ١٠ تاوەکو ٤٩ ساڵ لە رەگەزی نێر و ٩١ % کەسانی لەو تەمەنە لە رەگەزی مێ، خوێندەواریان هەیە. رەشید قوربانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای سنە کۆتایی زستانی رابردوو گوتی: لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بواری خوێندەواریدا روویداوە. وەزارەتی پەروەردەی ئێران هەوڵدەدات ئەوانەی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ کەمترە فێری خوێندەواری بکات. پێشتر بەرپرسانی پەروەردە گوتبوویان، بەشێک لەوانەی فێر خوێندەواری دەبن، چونکە بەکاریناهێنن، دیسان لەبیریان دەچێتەوە و دەچنەوە ریزی نەخوێندەوارانەوە. لە ئێران ساڵی ١٩٧٩ رێکخراوێک بەناوی بزووتنەوەی (نەهێشتنی نەخوێندەواری) دامەزرا کە ئامانجی ئەوە بوو خەڵکی بە تەمەن فێری خوێندەواری بکات. بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، ئەم رێکخراوە نزیکەی ٤٠ ملیۆن کەسی لە پۆلەکانی خوێندندا بۆ فێرکردنی خوێندن و نووسین تۆمار کردووە، بەڵام لەو ژمارەیە ٩ ملیۆن کەس تاوەکو پۆلی سێی سەرەتایی، دوو ملیۆن کەس تاوەکو ٥ی سەرەتایی و ٥ هەزار کەسیش بۆ ئاستە بەرزترەکان درێژەیان بە خوێندن داوە.", "summary": "بەپێی راپۆرتێکی پەروەردەی پارێزگای سنە، ١٩٤ هەزار کەس لەم پارێزگایەدا خوێندەوارییان نییە. جێگری نەهێشتنی نەخوێندەواریی پارێزگاکەش دەڵێت، وەرگرتنی خەڵکی فێرخواز لە ناوەندە فێرکارییەکان کەمە و تووشی گرفت بووین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160920216", "category": "kurdistan", "summary_length": 208, "article_length": 1102, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 519}, {"article": "دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور و بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان لەسەر نووسینەوەی ئەو دەستوورە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئەگەر پرۆژەی دەستوور بەسەر پردی یەکڕیزیی سیاسیی لایەنەکاندا تێنەپەڕێت، رەنگە نەگاتە ئامانج. یەکڕیزی بۆ دەستوور جیاوازە لەگەڵ ئەو یەکڕیزییەی بۆ پرسێکی دیکە هەیە؛ دەستوور چوارچێوەیەکی فراوانی هەیە، مانای ئەوە نییە ناکۆکیی سیاسیی تێدا نەبێت، مانای ئەوە نییە جیاوازیی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن نەبێت، بەڵام نابێت لە روانگەی واقیعی ئەمڕۆوە سەیری دەستوور بکرێت کە ئەمڕۆ حیزبێک لە دەسەڵاتە، حیزبێک لە ئۆپۆزسیۆنە. \" راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە جارێکی دیکەش لە ساڵی ٢٠١٥ دا لیژنەیەک لە پەرلەمانی کوردستان پێکهێندرا، کارێکی باشیان کرد و بناخەیەکی باشیان دانا و تاوەکو ئاستێکی باشیش رۆیشتن، دیسان لەوێیش هەندێک کێشە و گیروگرفتی سیاسی بووە هۆکاری ئەوەی لە شوێنێکدا وەستا و بە ئامانج نەگەیشت. بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٥، لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور ٩٠ رۆژ کاتی هەیە بۆئەوەی پڕۆژەی دەستوور بۆ گشتپرسی ئامادەبکات، بەڵام ئەگەر نەیتوانی ئەو کارە لەو ماوەیەدا تەواوبکات، کاتەکەی بۆ درێژدەکرێتەوە. دواتر دەبێت ئەو پڕۆژەیە لە پەرلەمان بە دەنگی دوو لە سەر سێی ئەندامان پەسند بكرێت. بە گوتەی دڵشاد شەهاب، ئەو هەوڵانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەن \"ئەو ئاستەنگانە نەهێڵێت کە لە بەردەم نووسینەوەی دەستووردا هەن. دەستووریش لە پەرلەمان لە رێگەی لیژنەی دامەزرێنەرەوە دەنووسرێتەوە، سەکۆیەکی وا دروست دەکرێت کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەلی بەشداربوونیان هەبێت، چونکە دەستوور تەنیا لە روانگەی بیروبۆچوونی حیزبەکانەوە نانووسرێت. \" دڵشاد شەهاب پێیوایە، ئەو هۆکارانەی لە رابردووشدا بوونەتە هۆکاری ئەوەی دەستوور بە ئامانج نەگات و نەبینە خاوەنی دەستوور، بێگومان ناکۆکیی و جیاوازییە سیاسییەکان بوون، بۆیە ئێستا هەموو هەوڵێکی سەرۆک و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەیە لایەنەکان لێک نزیک بکەنەوە. راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوە بە بیر دەهێنێتەوە کە \"ئەگەر تۆزێک بگەڕێینەوە بۆ دواوە، دوو جاری دیکە هەوڵی نووسینەوەی دەستوور دراوە؛ جارێکیان گەیشتنە ئەنجامێکی بەرجەستە و پرۆژەی دەستوور ئامادەکرا، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشە و ناکۆکیی سیاسی لە قۆناخەکانی کۆتاییدا راپرسیی لەسەر نەکرا. \" لەبارەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان لەسەر نووسینەوەی دەستوور، دڵشاد شەهاب گوتی: \"سەرجەم لایەنەکان وەکو بناخە لەسەر ئەوە کۆکن بوونی دەستوور پێویستییە، کاتەکەی گونجاوە، بەپێی دەستووری عێراق مافێکی دەستوورییە هەرێمی کوردستان دەستووری خۆی هەبێ. دەبێت بە جیددی دەست بەو پرۆسەیە بکرێت، هەر هەمووشیان لەلایەن خۆیانەوە ئامادەکاریان کردووە\". راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێت باسی هەوڵەکانی پەرلەمانیش بکرێت و دەڵێت: \"دواجار ئەم پرۆسەیە قاڵبە فەرمییەکەی و رێکخستنە یاساییەکەی لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەبێت، بەڵام ئەو هەوڵانە دەبێت هەمووی هاوتەریبی یەکدی بن. \" بەپێی بەندی پێنجەمی دەستووری ٢٠٠٥ی عێراق کە باس لە دەسەڵاتی هەرێمەکان دەکات: هەرێمی کوردستان دەستوورێک بۆ خۆی دادەڕێژێت، هەڕەمی دەسەڵاتەکان و میکانیزمی بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتانە دیاری دەکات، بە مەرجێک لەگەڵ دەستووری عێراقدا ناکۆک نەبێت.", "summary": "راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەن ئەو ئاستەنگانە نەهێڵێت کە لە بەردەم نووسینەوەی دەستووردان و دەشڵێت، ئەگەر پرۆژەی دەستوور بەسەر پردی یەکڕیزیی سیاسیی لایەنەکاندا تێنەپەڕێت، رەنگە نەگاتە ئامانجی خۆی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/190520212", "category": "kurdistan", "summary_length": 260, "article_length": 2925, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 1299}, {"article": "بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ بە (رووداو)ی گوت: \"دۆخی سزادراوان زۆر خراپە\" و باسی ئەو بەندکراوانە دەکات کە سزای لە سێدارەدانیان هەیە و دەڵێت: \"ئەوانەی سزای لە سێدارەنیان هەیە داوادەکەن چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە، یان لە سێدارە بدرێن، یاخود دەستکاری سزاکەیان بکرێت\". سزای لە سێدارەدان لە هەرێمی کوردستان بە یاسا هەیە و بۆ جێبەجێکردنی هەر سزایەک پێویستی بە واژۆی سەرۆکی هەرێمی کورستانە. بەڵام زیاتر لە ١٣ ساڵە سەرۆکی هەرێم واژوو لەسەر سزای لەسێدارەدان ناکات. بەگوتەی بەدریە ئیسماعیل زۆربەی سزادراوان بە ماددە جۆراوجۆرەکانەوە داوای ' ئازادکردنی بە مەرج دەکەن '، کە نزیکەی سێ ساڵە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە راگیراوە، چونکە زۆرینەی سزادراوان بێبەشن لە هەموو لێبووردنە گشتییەکان ئەگەر دەربکرێن. بەدریە ئیسماعیل دەڵێت: \"ئەگەر ئەو ماددەیە کاری پێبکرێتەوە ئەو گوشارە زۆرەی لەسەر چاکسازییەکان هەیە نامێنێت، هەروەها بارگرانییەکی زۆری ماددیش لە کۆڵ حکومەت دەبێتەوە\". ئازادکردنی بەمەرج لە ماددە ٣٣١ / أ یاسای ئوسوڵی دادگاکانی سزایی ئاماژەی پێدرااوە کە بریتییە لە ئازادکردنی کەسی زیندانیکراو پێش تەواوکردنی ماوەی سزاکەی، بە مەرجێک دەبێت سزاکەی زیاتر بێت لە ساڵێک. هەروەها دەبێت ئاکاری لە زینداندا باش بێت و دوای ئازادکردنیشی هەر کێشەیەک دروستبکات مەرجی ئازادکردنەکەی هەڵدەوەشێتەوە، هەروەها دەبێت سزادراو لە چوار بەشی سزاکەی سێ بەشی لە زیندان تەواو کردبێت. بەدریە ئیسماعیل گوتی: \"هەرچەندە سزادراوان هیواشیان بە لێبووردنی گشتی نەماوە، چونکە مەرجی زۆر دانراوە و ٨٠ % ی سزادراوان ناگرێتەوە، هەربۆیە هەوڵدەدەین لە داهاتوودا یاسای لێبووردنی گشتی هەمووار بکەینەوە. یاسای لێبووردنی گشتی لە ماددە پێکدێت و لە رۆژی ١٧ - ١٢ - ٢٠١٧، لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسندکراوە. سزادراوان هەمووکات گلەیی ئەوە دەکەن، کە شوێنەکانیان بچووکە و زۆریش قەرەباڵخە، بەدریە ئیسماعیل دەڵێت: \"هەموو چاکسازییەکانی سلێمانی و هەولێر، دهۆک کەمێک باشترە بەڵام ئەویش ستاندارد نییە، هۆڵێک دەبێت ١٧ بۆ ٢٠ کەسی تێدا بێت، لە ناچاریدا تاوەکو ٣٠ کەسیش دەبێت، بەڵام هۆڵەکان گەیشتوون بە ١٠٠ کەس تاوەکو ١٣٥ کەس\". بەدریە ئیسماعیل کە دوێنێ ١٥ی حوزەیران لەگەڵ لیژنەکەیاندا سەردانی چاکسازییەکانی سلێمانی کردووە و ١٠ی حوزەیرانیش لە چاکسازییەکانی دهۆک بوون، گوتی: \"نابێت هیچ چاکسازییەک ٨٠٠ زیندانیکراو زیاتری تێدابێت، بەڵام لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووتە ٢ هەزار کەس و بەردەوامیش ژمارەکە زیاد دەکات\". یەکێکی دیکە لە گرفتی زیندانیکراوان ئەوەیە، کە ماددە جیاوازەکان و تەمەنە جیاوازەکان پێکەوە لە هۆڵێکدان، ئەمەش \"مەترسییەکی گەورەیە\" بە گوتەی بەدریە ئیسماعیل. ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاكسازییه‌كانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداو لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ رایگەیاندبوو: رەشنووسی یاسای چاکسازی و شیاندنی سزادراوان لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، چاوەڕوانین پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ بکەین، رەشنووسەکە کارێکی باشە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت بەم بوارەی هەبێت، ئێمە تاوەکو ئێستا کارمان بە یاسای ژمارە ١٠٤ی ساڵی ١٩٨١ی عێراق کردووە\".", "summary": "شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بڕیاردەری لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە پەرلەمانی دەڵێت دۆخی چاکسازییەکان باش نییە، بۆ نموونە هۆڵێک کە بۆ ٣٠ کەسە، ١٣٥ کەسی تێدایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1606202110", "category": "kurdistan", "summary_length": 218, "article_length": 2806, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 1274}, {"article": "رۆژی هەینی ٠٤ - ٠٣ - ٢٠٢٢، سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی ھەرێمی کوردستان بە فەرمی لەلایەن رێکخراوی ئایسۆوە ناسێندرا. سەمیر هەورامی گوتی، \"لەمەودوا هەرێمی کوردستان کۆدی تایبەت بەخۆی دەبێت لە مامەڵە جیهانییەکاندا، رێکخراوەکە رەزامەندیداوە لەسەر دانانی کۆدی (IQ - KR)ی بۆ هەرێمی کوردستان\". لەو بارەوە قوباد تاڵەبانی لە تویتێکدا رایگەیاند، \"چەند ساڵێک پێش ئێستا بەڵێنی ئەوەم دابوو کە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دروستبکرێت. ئەمڕۆ هەنگاوێکی گەورەمان بەرەو ئەو ئامانجە نا. ئایسۆ بە فەرمی هەرێمی کوردستانی ناساند. ئەم ناساندنە یارمەتیی بە دیجیتاڵیکردنی پرۆسەکانی حکومەتەکەمان، لەنێویشیاندا مامەڵەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی، پۆستەی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزارییە بانکییەکان دەدات\". بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان \"دوای رەزامەندیی رێکخراوی ئایسۆ (ISO) و دابینکردنی کۆدی تایبەت بە خۆی، ھەرێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی یونیکۆد (Unicode) دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان\". لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەم ناساندنەی ھەرێمی کوردستان؛ جگە لەوەی ئاڵای کوردستان دەناسێندرێت وەک ھەرێمێک لە یونیکۆد، کارئاسانی دەکات بۆ بەستنەوەی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکانەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە بڕیارەکە گوتوویەتی، \"ئەم ناساندنە هاوکارمان دەبێت لە مامەڵە ئەلیكترۆنییە نێودەوڵەتییەكان و ھەنگاونانی زیاتر بەرەو حکومەتێکی ئەلیکترۆنی، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە پڕۆسەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی و پۆستەی نێودەوڵەتی و گەشەکردنی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان، جێی دڵخۆشییە كە ئەو ناساندنە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دامەزراندنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بە فەرمی\". قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ھەردوو وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عێراق و حكومەتی ھەرێمی كوردستانی كرد، كە ھاوكار بوون لە پڕۆسەکەدا. کۆدی هەرێمی کوردستان ئێستا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لەخۆ دەگرێت. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، داوای زیادکردنی کۆدی پارێزگای هەڵەبجەش کراوە کە لە داهاتوویەكی نزیکدا زیاد دەکرێت. رێکخراوی (ئایسۆ International Organization for Standardization) رێکخراوێکی جیهانییە تایبەتە بە دانانی پێوەری مۆڵەتە بازرگانی و پیشەسازییەکان و کارەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٦٠ وڵات لەلایەن ئەم رێکخراوە ناسێندراوە.", "summary": "رێکخراوی ئایسۆ بە فەرمی هەرێمی کوردستانی وەک هەرێمێک لە عێراق ناساند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/040320226", "category": "kurdistan", "summary_length": 69, "article_length": 2179, "summary_token_count": 31, "article_token_count": 969}, {"article": "دایکی ئارام، پەنابەر دەڵێت، چوار منداڵی هەیە و لەپێناو بژێویی ژیانیان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. ئارمانج هادی، پەنابەر باس لەوە دەکات، رێگەی قاچاخیان گرتووەتەبەر و پێنج کاژێر لە رێگەدا بوون تاوەکو گەیشتوونەتە سنووری پێشمەرگە. هەندێک لەو پەنابەرانە لەبەر بێکاری و هەژاری و هەندێکیشیان نەخۆشیان هەیە، بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە چارەسەری کێشەی بژێویی ژیانیان بکەن، هەربۆیە رێگەی پەنابەرییان گرتووەتەبەر. فاتمە ئیبۆ، پەنابەر دەڵێت، بەهۆی نەخۆشیی منداڵەکانیەوە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت، لە رۆژئاوا هەر پزیشکە و شتێکی لەبارە نەخۆشیی منداڵەکانیەوە دەگوت بۆیە ناچاربوون روو لە باشووری کوردستان بکەن. لە ماوەی ١٠ رۆژدا هەزار و ٥٣٤ هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان بە رێگەی قاچاخ هاتوونەتە باشووری کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە ئیدی پەنابەر وەرنەگرێت. پیر دەیان، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، بڕیار لای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە ئەمنییەکانەوە هاتووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ئیدی رێگە داخراوە و ناکرێتەوە، بەڵام ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو. لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە پێنجەم جارە خەڵک لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە وەکو پەنابەر روو لە باشووری کوردستان دکەەن و لە سنووری پارێزگای دهۆک پێنج کەمپیان هەیە.", "summary": "ئەمڕۆ دوایین کاروانی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان هاتنە باشووری کوردستان کە ١٨٣ پەنابەر بوون و لە شاری جیاوازی رۆژئاواوە بە قاچاخ خۆیان گەیاندبووە هەرێمی کوردستان، هەریەکەیان ١٠٠ تاوەکو هەزار دۆلاریان داوە بە قاچاخچی، بەڵام ئیدی رێگە لەبەردەم پەنابەری دیکە داخراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1201202220", "category": "kurdistan", "summary_length": 265, "article_length": 1164, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 520}, {"article": "عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، \"داهاتی ناوخۆ مانگی شووبات ٣٧٤ ملیار دینار بووە بۆ تەمویلی مووچە، مانگی پێشوو بووەتە ١٦٤ ملیار دینار، ئەم مانگە ئەوەش نەهاتووە تاوەکو ئێستا، سفر هاتووە تاوەکو ئێستا، سفر، کێ باوەڕ بەمە دەکات؟ داهاتی سلێمانی لە ١٦١ ملیار دیناری مانگی رابردوو ٧٠ ملیار و ٥٢٠ ملیۆنی بۆ تەمویلی مووچە بووە، داهاتی هەولێر لە ١٨٦ ملیار دینارەوە، ٩٣ ملیار ٤٣٠ ملیۆنی بۆ تەمویلی مووچە بووە، واتە نزیکەی ٩٣ ملیار دینار کەمیکردووە، ئەمەش کەمیکردووە خۆ بۆ پرۆژە نییە، ئەوە پرۆژەکانی سلێمانییە هەموویان وەستاون\". هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەڵێت، \"داهاتەکە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت\". هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، \"لەسەر داهاتی سلێمانی بەڕێز وەزیری دارایی خۆی گلەیی هەبوو، دەیگوت لە سلێمانی تەقریبەن بە قسەی بەڕێزیان فەوزا هەیە لە کۆکردنەوەی داهات، ناڕێکی هەیە، ئێمە مۆڵەتمان داوە لە سلێمانی، پارەی خەڵکی سلێمانی کۆبکرێتەوە و دوای یەک مانگ ئەگەر هاتوو ئەو پارەیە کۆنەکرێتەوە ئێمە ئیجرائات وەردەگرین\". سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانەکەی هێڤیدار ئەحمەد و داهاتی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، \"كۆی گشتیی پارەی داھاتی ناوخۆ كە بۆ مووچە تەرخانكراوە، لە ھەموو پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان بریتییە لە: دوو تریلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوەكو ٣٠ - ١١ - ٢٠٢١ و لەو بڕە پارەیە، بڕی یەک تریلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە لە داھاتی ناوخۆیی سلێمانی\". سەمیر هەورامی دەشڵێت، \"جگە لەوەش، پەرلەمانی كوردستان كە لە ھەولێرە بەشێكی بودجە تەشغیلییەكەی لە داھاتی كۆكراوەی سلێمانی دابیندەكرێت\". دوای بڵاوکردنەوەی ژمارە و داتاکان، پەرلەمانتارەکەی پارتی، وەڵامی سەمیر هەورامی و پەرلەمانتارانی یەکێتیی دایەوە. هێڤیدار ئەحمەد رایگەیاند، \"من موسڵمانم، خودا شاهید بێت، بە قورئان، بە قورئان، بە قورئان، لە دوێنێوە هەندێک داتا بڵاوکراونەتەوە دوای ئەو چاوپێکەوتنەی من کردوومە، خوا شاهیدە راست نین، راست نین، راست نین\".", "summary": "پرسی داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی، جارێکی دیکە بووەتەوە رۆژەڤ. لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستاندا، زۆربەی پەرلەمانتاران لەبارەی داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆیان کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0112202130", "category": "kurdistan", "summary_length": 226, "article_length": 1979, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 899}, {"article": "مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێتی لە چەندین بۆنە و شوێندا باسیان لەوە کرد کە رێککەوتنەکە بەسەرچووە و کۆتایی پێهاتووە، \"کەوتنە ژێر هەژموونی لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و بەو دەنگەی کە ئۆپۆزیسیۆن دژی رێککەوتنەکە بوو، یەکێتیش کەوتە دژی رێککەوتنەکە و وابوو ئەو رێککەوتنە هەڵوەشایەوە. \" گوتەبێژەکەی پارتی باسی لەوەشکرد، هەر بەپێی ئەو رێککەوتنە، \"دەبووایە یەک فراکسیۆنمان هەبووایە و هەندێکجار بەیەک لیست دابەزیباین، ئەوان چوون بەتەنیا دابەزین، فراکسیۆنی خۆیان جیاکردەوە، گوتیان بەرژەوەندیی ئێمە لەوەدایە، کەوتنە ژێر هەژموونی ئۆپۆزیسیۆن، ئەوەی ئەوان پێیان خۆشبوو ئەوەیانکرد، کە ئەوە نەما هاتین رێککەوتنێکی دیکەمان کرد، ئەو رێککەوتنە ئەوی تێدا نییە کە سەرۆککۆمار بۆ کێ بێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لایەکی دیکە بێت. \" چ ئەو وەفدانەی کە دەچنە بەغدا و چ ئەوانەی لە بەغداوە دێنە هەرێمی کوردستان، بەجیا لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش دەڵێت، ئەگەر بیانەوێت لە بەغدا بەهێزبن، دەبێ پێش ئەوەی بچنە بەغدا، یەکێتی و پارتی لەسەر کۆی پرسەکان رێکبکەون بە پۆستی سەرۆککۆماریشەوە، \"ئەوکات بچینە بەغدا. \" ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی کە قسەی بۆ رووداو کرد، ئارێز عەبدوڵڵا بوو، لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقیش گوتی، \"بێگومان بەربژێرمان دەبێت، بەڵام ئەگەر بە رێککەوتن بێت لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکەی کوردستانی بێگومان ئەوە لەبەرچاو دەگرین ئەو بەربژێرە با یەکێتیش بێت، دەبێت ببێتە بەربژێری هەمووان. پرسوڕا لەگەڵ ئەوانیش دەکەین. \" رووداو زانیویەتی، پارتی لە کۆی دیدار و دانیشتنەکانی لەگەڵ وەفدە سوننی و شیعەکان، ئەوەی پێگوتون کە پێش پێکهێنانی حکومەت دەبێ لایەنە بەشدارەکانی حکومەت یاداشتێک بۆ کورد واژۆ بکەن کە: یەکەم: بودجەی هەرێمی کوردستان وەک کارتی سیاسی بەکار نەهێندرێت. دووەم: بەندو ماددە دەستورییەکان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێت. سێیەم: ماف و ئیمتیازاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش وەک سوپای عێراق جێبەجێ بکرێت. سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر ٠٨: ٠٠ ـی رووداو لەبارەی قسەکانی گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، \"لە راستیدا ئەوە یەکەمجارە لە بەرپرسێکی باڵای پارتی ببیستین شتێک لە رێککەوتننامەی [ستراتیژی] نەماوە، هەرچەند گوتەکەی بەتەواوی ناڵێت نەماوە، ئەوە پێویستی بە راگەیێندراوێکە کە پارتی بڵێت نەماوە. \" سەعدی پیرە لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و رێککەوتنی ستراتیژی ئەوەی گوت کە \"ئەم لێدوانانە نابێت ببنە بابەتی میدیایی، دەبێت لە کۆبوونەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت. \" گوتیشی جگە لە رێککەوتننامەی ستراتیژی، رێککەوتننامەیەکی دیکەیان هەیە لە ساڵی ٢٠١٩ کە لەوێش باسی دەکەن کە جیاوازییەکانیان لە رێگەی جێبەجێکردنی دەستووری هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدەهێنن.", "summary": "گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، رێککەوتنی ستراتیژی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان \"هەڵوەشاوەتەوە\"، ئەوەی لەگەڵ لایەنە سوننی و شیعەکانیش لەسەری رێککەوتووین بەردەوامیپێدانی دابەشکاری پۆستەکانە بەوەی سەرۆککۆمار بۆ کورد و سەرۆکوەزیران بۆ شیعە و سوننەش سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێت. سەعدی پیرەش بە رووداوی گوت \"یەکەمجارە دەیبیستین. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1312202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 365, "article_length": 2487, "summary_token_count": 159, "article_token_count": 1132}, {"article": "کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی سەرگردی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر روویداوە، خاوەنی خانووەکە بە بەرد رووبەڕووی تیمەکانی شارەوانی بووەتەوە و بەهۆیەوە ئەو کارمەندە برینداربووە کە شۆفێری شۆفڵ بووە. لە راگەیێندراوێکیشدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، \"بەنوێنەرایەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان\" لەگەڵ قایمقامی خەبات و بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزاکە، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات سەردانی ئەو کارمەندەی شارەوانی کردووە. کارمەندەکە ناوی ئازاد کانەبی قوربانییە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی ئەو کارمەندەی پرسیوە و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشانداوە. ئومێد خۆشناو کارمەندەکەی \"دڵنیا کردەوە\" کە چوار \"تاوانباریی سەرەکیی\" کە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کارمەندە دەستگیرکراون، دراونەتە دەست یاسا و لە رێگەی دادگەوە سزای ئەو تاوانەیان وەردەگرن کە بەرامبەربە کارمەندێکی حکومەت لەکاتی ئەرکی فەرمیدا ئەنجامیانداوە. پارێزگاری هەولێر باس لەوەش دەکات، هەموو ئەوانەشی کەمتەرخەم بوون لەکاتی روودانی ئەو رووداوەدا، رێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی کارمەندەکە لە نەخۆشخانە دەکات", "summary": "ئێوارەی رۆژی شەممە لە گەڕەکێکی قەزای خەبات کەسێک کە \"بە زێدەڕۆ\" دوو خانووی دروستکردبوو، رووبەڕووی تیمەکانی شارەوانی بووەتەوە کە ویستوویانە خانووەکەی بڕووخێنن و کارمەندێکی بریندارکردووە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریش سەردانی ئەو کارمەندە بریندارەی کردووە و دەڵێت، \"تاوانباری سەرەکیی کە هێرشی کردووەتە سەر دەستگیرکراوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1004202130", "category": "kurdistan", "summary_length": 322, "article_length": 1145, "summary_token_count": 147, "article_token_count": 495}, {"article": "ئەو سەرچاوەیە لە پۆلیسی فیدراڵی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی سوهێل لە باشووری داقوق لەسەر چەمی رۆخانە بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی سریەی مغاویری لیوای ٢٠ی فیرقەی ٥ی پۆلیسی فیدراڵیدا ته‌قيوەتەوه\". بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە، \"بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر\".", "summary": "سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە باشووری داقوق سێ پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0712202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 114, "article_length": 374, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 173}, {"article": "کۆبوونەوەکە لە سەلاحەدین بەڕێوەچووە، شاندە میوانەکە پێکهاتبوون لە: مونزر جبیر عەمیدەی سادەی ئەمیالو، شێخ ئەمیر سائیر ئەلموتلەک، ئەمیری ئیمارەتی زبید، ئەمیر دکتۆر عەبدولحەسەن جەواد ئەلعەباسی، ئەمیری بەنی حەسەن، شێخ باسم ھادی، سەرۆک ھۆزی ئەلدعوم، شێخ سائر جفاک شەعلان و شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا غانم شەمران، سەرۆک ھۆزی ئەلفتلە و شێخ مەیسەم سەھل نەجم، سەرۆک ھۆزی ئەلزورفات. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە کە بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو شاندە پێزانینیشیان بۆ سینگفراوانی و میواندۆستیی گەلی كوردستان هەبوو كە میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیان كردووە. لە بەشێكی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیدا شاندی میوان كورتەیەكیان لە كێشە و گرفتەكان، نەبوونی خزمەتگوزاری، بار و گوزەرانی دانیشتووانی پارێزگاكانی باشوور و ناوچەی فوراتی ناوەڕاست بۆ سەرۆك بارزانی خستوووەتەڕوو. بەپێی راگەیێندراوەکە \"داوایشیان لە سەرۆك بارزانی كردووە كە رۆڵی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك و كۆكردنەوەی لایەنەكانی عێراق بگێڕێت. \" سەرۆك مەسعود بارزانی \"بە گەرمی\" بەخێرهاتنی شاندەکەی كردووە. جەختیشیکردووەتەوە لە \"پرەنسیپی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق. \" هاوکات \"پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی جوامێرانەی دانیشتووانی باشووری عێراق لە پێشوازیكردن لە بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە كاتی گەڕانەوەیان لە سۆڤییەتی پێشوو و هەروەها حەواندنەوەی ئەو كوردانەی لە لایەن رژێمی پێشوو بۆ باشوور نەفی كرابوون، نیشان دا. \" بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، سەرۆك بارزانی كورتەیەكیشی لە مێژووی ئازار و نەهامەتییەكانی گەلی كوردستان لەنێو دەوڵەتی عێراق بۆ شاندی میوان باس كردووە و \"هاوسۆزیی خۆیشی بۆ كێشە و گیروگرفتەكانی دانیشتووانی ناوچەی فوراتی ناوەڕاست راگەیاند و هیوای ئەوەی خواست كە بە هەوڵی هەموو لایەك كێشە و ئازارەكانی خەڵی عێراق كەم ببێتەوە. \"", "summary": "ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی شێخ و سەرۆک هۆزەکانی ناوچەی فوراتی نێوەڕاست کرد. شاندەکە \"ستایشی رۆڵی سەرۆك بارزانیان لە دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق و هەروەها ئەو ئاوەدانی و پێشكەوتنانە کرد كە لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0805202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 250, "article_length": 1631, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 721}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ٢٥ - ١١ - ٢٠٢١ پۆلیسی سۆران وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەرداگرتووە و شۆفێرەکەشی دەستگیرکراوە. هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێت، هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بۆ هه‌ر داواكاریی و داخوازییه‌ك، پێویسته له‌چوارچێوه‌ی یاسا بێت و مۆڵه‌تی وەرگرتبێت، تاوەكو بتوانن گیانی خۆپێشاندەران و ناڕازییەکان بپارێزن. شەماڵ دێواری گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر بە ناوەڕاستی خۆپێشاندەراندا دەڕوات و کەسێک بریندار دەکات، پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوەی بووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ - ١١ - ٢٠٢١ ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوەو شۆفێرەکەشی دەستگیرکراوە. دەقی روونکردنەوەی ئیدارەی سۆران: دوێنێ له ئه‌نجامی گردبوونەوەی چەند قوتابیەک و داخستنی شەقامی سەرەکیی ھاووڵاتیان لەلایەن ئەو قوتابیانەوە، بەداخەوە ئۆتۆمبێلێك سه‌رپێچی ده‌كات و یه‌كێك له قوتابییه‌كان برینداردەبێت. ئه‌و رووداوه جێگای نیگه‌رانیی ئێمه‌یه و هیواخوازین قوتابی پێكێنراو زوو چاك ببێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌رێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین شوفێری ئۆتۆمبێل بدۆزرێته‌وه و به‌پێی یاسا بدرێته دادگا و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. بۆ رای گشتیش رایده‌گه‌یێنین، هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بۆ هه‌ر داواكاریی و داخوازییه‌ك، پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسا بێت و مۆڵه‌ت دراوبێت، تاوەكو بتوانن گیانی داواكارانیش بپارێزین، بۆیه ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن، سه‌رپێچیكاری ئه‌نجامده‌ر به‌پێی یاسا كاردانه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی دوێنێش به‌هۆی بێ مۆڵه‌ت بوون نایاسایی بوو، بۆیه هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رێکخەرانی گردبوونه‌وه‌كه.", "summary": "رۆژی چوارشەممە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی سۆران بە مەبەستی داواکردنی دەرماڵەی خوێندن گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم زانکۆی سۆران رێکخست، خوێندکاران بۆ چەند ساتێک رێگای دێڵزیانیان داخستبوو، بەڵام شۆفێرێک بە ناوەڕاستی خۆپیشاندەرانەوە دەڕوات و خۆی دەکێشێت بە خوێندکارێکدا و هەڵدێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/251120218", "category": "kurdistan", "summary_length": 278, "article_length": 1587, "summary_token_count": 130, "article_token_count": 747}, {"article": "رێبوار عەبدولڕەحیم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە کاژێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٨/٣/٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکە لە دوو بڕگە پێکهاتووە، یەکەم: بۆ ماوەی ٤٠ خولەک پەرلەمانتاران راوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە راپەرینی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ دەخەنەڕوو. هەروەها لە بڕگەی دووەمدا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان - عێراق دەکرێت. پێشتر د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، یاساکە پەیوەندی بە \"بازرگانی نێودەوڵەتییەوە\" هەیە و هەوڵدراوە لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکانی عێراق گونجاوبێت، هەروەها بە دیاریکراوی بۆ پاراستنی بەرهەمە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکانە لە بەرامبەر \"لێشاوی\" بەرهەمی هاوردە.", "summary": "پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئەنجامدەدات؛ بەرنامەی کاریشی لە دوو بڕگە پێکهاتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060320214", "category": "kurdistan", "summary_length": 177, "article_length": 716, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 325}, {"article": "د. شاخەوان سائیب، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاریی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢١، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"هەر پزیشکێکی جوانکاری لە هەرێمی کوردستان هەفتانە ١٠ نەشتەرگەریی جوانکاری دەکات، کە هەفتانە دەکاتە ٨٧٠ نەشتەرگەری، مانگانە نزیکەی ٣٥٠٠ نەشتەرگەریی جوانکاری و لە ساڵێکیشدانزیکەی ٤٢ هەزار نەشتەرگەریی جوانکاری\". سەبارەت بە رەگەزی ئەو کەسانەی زۆرترین نەشتەرگەریی دەکەن و هەروەها زۆرترین جۆری نەشتەرگەری، ئەو پزیشکە گوتی: \"نزیکەی ٧٠ % ی ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکاری دەکەن لە رەگەزی مێن، لەنێو رەگەزی مێ نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بە پلەی یەکەم دێت، دوای ئەوە نەشتەرگەریی پێڵووەکانی چاو، دەرهێنانی چەوری ورگ، جوانکاری راکێشانی دەموچاو بەرزکردنەوەی برۆ و جوانکاریی سینگ دێت\". هەرچی ئەو نەشتەرگەرییانەی جوانکارییە کە لە نێو پیاواندا بەربڵاون، د. شاخەوان سائیب، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاریی کوردستان گوتی: \"بەپێی ئامارەکانی ئێمە لەنێو پیاوانیشدا نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت لە پلەی یەکەمە، دواتر پێلووی چاو، چرچولۆجی دەموچاو، چاندنەوەی قژ و دەرهێنانی چەوری دێن\". کۆتایی مانگی تەممووزی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان، فەتوایەکی سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاریی دا و رایگەیاند: \"نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی ناپێویست واته ته‌نیا له‌به‌ر جوانكاری بکرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لووت و گوێچكه، یان به‌رزكردنه‌وه ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.. هتد، تێكڕایان حه‌رامن و گوناهێكی گه‌وره‌یه\". د. شاخەوان سائیب، سەبارەت بەو فتوایە گوتی: \"باشتربوو پێش فەتواکە بۆچوونی لایەنی پەیوەندیدار وەربگیرێت تاوەکو روونکردنەوەی تەواو بدرێت، هەروەها پێویستی نەدەکرد فتوای تەحریم بدرێت، ئێمەش وەکو پزیشکانی جوانکاری لەگەڵ ئەوە نین نەشتەرگەرییەک بکرێت کە زیان بەنەخۆش بگەیەنێت، نەشتەرگەریش زانستە و دەخوێندرێت و ئەویش بنەمای خۆی هەیە\". سەبارەت بە کاریگەرییەکانی فەتواکە لەسەر رێژەی نەشتەرگەری جوانکاری، گوتی \"کاریگەریی ئەو فەتوایە لەسە ئەو کەسانەی دەیانەوێت نەشتەرگەری بکەن کەم دەبێت و ناگاتە ٥ %، بەڵام ئەوەی هەیە ئەوەیە کاریگەریی فەتواکە خراپە و هاندانێکی خراپە لەدژی پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری و کلینیکەکانی تایبەت بە جوانکاری، بۆ نموونە رەنگە گەنجێکی خوێنگەرم بە کاریگەری ئەو فەتوایە پەلاماری ئەو شوێنانە بدات، بۆیە نەدەبوو ئەو فەتوایە بەشێوەی تەحریم بێت، دەبوو بەشێوەی ئاگادارکردنەوە بێت\". بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاریی کوردستان بەشێک لەوانەی کەسانی پابەندن بە ئاینەوە و لەوانە مامۆستایانی ئاینی و کەسوکارەکانیان پەنا بۆ جوانکاری دەبەن. بەپێی ئاماری کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاریی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی ٥٣ پزیشکی نەشتەرگەری جوانکاری هەن، ٣٠ یان پزیشکی پسپۆڕن، ئەوانی دیکەش خوێندکار و موقیم ئەقدەمن، هەروەها لە پارێزگای هەولێر ٦٤ پزیشکی نەشتەرگەری جوانکاری هەن، کە ٥٠ یان پزیشکی پسپۆڕن و ئەوانی دیکە خوێندکار و موقیم ئەقدەمن، لە پارێزگای دهۆکیش ١١ پزیشکی جوانکاریی هەن کە ٦ یان پسپۆڕن.", "summary": "سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاریی کوردستان رایدەگەیێنێت لە هەرێمی کوردستان ٨٧ پزیشکی پسپۆری جوانکاری هەن، کە هەفتانە نزیکەی ٨٧٠ نەشتەرگەریی جوانکاری دەکەن و نەشتەرگەریی لووتیش لە رەگەزی مێ و نێردا بە پلەی یەکەن دێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0208202121", "category": "kurdistan", "summary_length": 216, "article_length": 2658, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 1190}, {"article": "جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە بێستوون عوسمان پێشکێشی دەکات، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا حکومەتی هەرێم بەرچاوی روونە کۆماری تورکیا ئامانجی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستاندا چییە، جووتیار عادل گوتی: \"بوونی ئەم هێزە [پەکەکە] بیانوویەکی گەورە بە لەشکرکێشیی سوپای تورکیا دەدات. \" سەبارەت بە پێگەی هەرێمی کوردستانیش لەو ململانێیەدا گوتی: \"بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان نابێت بە لایەنێک لە شەڕ و ململانێیەک لەم چوارچێوەیەدا، کە ئامانجی سەرەکی، لە رووانگەی ئێمەوە بۆ لاوازکردنی ئەم قەوارەیەیە [هەرێمی کوردستان] کە بەداخەوە هێزی پەکەکە ئەم بیانووە دەداتە لایەنەکانی دیکە\". لەبارەی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەنێو خاکی کوردستاندا گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: \"هێزی پەکەکە نەمێنێت هیچ بیانوویەک نامێنێت بۆ سوپای تورکیا بیر لەوە بکاتەوە بنکەی سەربازیی لەنێو هەرێمی کوردستان دابنێت. \" بێستوون عوسمان لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوەدا، بەشێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەریدا کە حکومەتی تورکیا بۆ خۆی لەگەڵ پەکەکە بەڕێوەی دەبرد سنوورەکانی ئەو وڵاتەیان جێهێشت و روویان کردە هەرێمی کوردستان. لەسەر ئەو خاڵە جووتیار عادل گوتی: \"دۆزی سیاسیی پەکەکە لە عێراق نییە، لە تورکیایە. بۆیە بوونیان لێرە مەبەستێکی سیاسی لە پشتەوەیە. ئەو سیاستەی بە بەردەوامی پەیڕەوی دەکەن دژی هەرێمی کوردستانە. ئیدی هەر لایەنێک یان هەر وڵاتێک لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتە رەفتار بکات یان رێککەوتنێک بکات لەگەڵ هێزێکی وەکو پەکەکە، ئێمە هەر لەم رووانگەیەوە ئێمە دەڵێین ئەم مەسەلەیە بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە. \" ئێمە بە هیچ شێوەیەک نابینە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕی کورد و کورد لەسەر ئەگەری دروستبوونی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: \"ئێمە نابینە بەشێک لە هیچ شەڕێک و ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ سیاسەتی ئەوە نین کە خودانەخواستە ببینە هۆکاری هەڵگیرساندنی شەڕی کورد و کورد. \"", "summary": "گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبینین، ئەوەشی خستەڕوو کە هەبوونی هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان \"بیانوویەکی گەورە دەداتە لەشکرکێشیی سوپای تورکیا\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1506202124", "category": "kurdistan", "summary_length": 237, "article_length": 1836, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 807}, {"article": "میدیاکانی نزیک لە پەکەکە لەبارەی ئەو هەڤپەیڤینەی قەرەیلان کە بڕیارە کاژێر ٢٠: ٠٠ی ئەمشەو لە ستێرک تیڤی بڵاوبکرێتەوە ئاماژەیان بەوەداوە، موراد قەرەیلان لە دیمانەکەدا گوتوویەتی، لە چەند مانگی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی شاندی ناردووە بۆ لای پەکەکە. قەرەیلان هەروەها دەڵێت لەسەر داواکاری ئەو شاندە ویستوویەتی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆببێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان قەرەیلان لە دیمەنەکەدا باس لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان، رووداوی شەهیدکردنی ٥ پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ٥ی حوزەیرانی رابردوو، هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەشداریپێکردنی پارتی لە ئۆپەراسیۆنانەکاندا دەکات، لەگەڵ سەردانەکەی خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ هەولێر لە ٢٠ی ئایاری ئەمساڵ و پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و پارتی.", "summary": "موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، سەرۆککۆماری تورکیا لە چەند مانگی رابردوودا شاندی ناردووە بۆ لای پەکەکە و لەسەر داواکاری ئەو شاندە ویستوویەتی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1006202111", "category": "kurdistan", "summary_length": 233, "article_length": 750, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 335}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ١١ ـی ئایاری ٢٠٢٢، شاخەوان وەرتی، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، ئەو ناوچانەی بەر بۆردومانەکە کەوتوون دوورن لە ئاوەدانی و لەم وەرزەی ساڵدا جووتیار و مەڕدار هێشتا نەچوونەتە سەر واری هاوینەیان. فەرماندەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە رووداوی راگەیاند، ئێران بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی سنوورییەکانی گەڵاڵە و ناوچەی بەربزین، لە سنووری سیدەکان، تۆپبارانکراوە. هاوکات، ئارام مودەڕیسی، گوتەبێژی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە رووداوی راگەیاند، درۆنەکان دەوروبەری بارەگاکانی ئەوانیان بۆردوومانکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە. دۆڵی روست لە دەڤەری باڵەکایەتییە لە سنووری ناحیەی سمیلانی قەزای چۆمان، بە دووری ١٦٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر. بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ ـی ئایاری ٢٠٢٢، تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزینی لە سنووری ناحیەی سیدەکان کرد. لەوبارەیەوە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"تۆپبارانەکە دوورە لە ئاوەدانی. \"", "summary": "بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان رایگەیاند، کاژێر ٩: ٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ، ئێران لە رێگەی چوار درۆنەوە هێرشی کردە سەر بەرزاییەکانی گوندی دێگەی دۆڵی روست لە سنووری ناحیەی سمیلان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/110520224", "category": "kurdistan", "summary_length": 165, "article_length": 1097, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 488}, {"article": "پارێزەر ئاسۆ هاشم، پارێزەری بەدەل بەرواری بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی ١٥ - ٢ - ٢٠٢١ بەدەل بەرواری دادگایی دەکرێت، بەڵام رەنگە دادگاییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت. بە گوتەی ئاسۆ هاشم، بێجگە لە بەدەل بەرواری، ١٦ کەسی دیکەش دادگایی دەکرێن کە زۆربەیان رۆژنامەڤان و چالاکڤانی مەدەنین، پرۆسەی دادگاییکردنەکەشیان لە دادگای کەتنی دووی هەولێر بەڕێوەدەچێت. پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ - ٢ - ٢٠٢١ ژمارەیەک لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان ویستیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارۆچکەی عەنکاوەی شاری هەولێر گردببنەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگەیان پێنەدرا. رۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ واتە رۆژێک پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەروارى، کە یەکێک بوو لە رێکخەرانى سەرەکیى گردبوونەوەکە، لەلایەن پۆلیسى دهۆکەوە دەستگیرکرا. هەرچەندە بەدەل بەرواری یەکێک بوو لەو ١٤ کەسەی، کە دەبووایە لە کۆتایی مایسی رابردوو ئازادبکرێت، بەڵام بە بڕیاری دادوەر بە تۆمەتی هاندان خرایەوە زیندانەوە. بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان - لقی دهۆک، ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٠٠ مامۆستا و چالاکڤان و بەشداربووی گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی لە دهۆک دەستگیرکراون و بەشێکیان دوای چەند کاژێرێک ئازادکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە ٥٠ کەس نادیارە.", "summary": "بەدەل بەروراری، مامۆستا و چالاکڤانی مەدەنیی دەڤەری بادینان، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە لەگەڵ ژمارەیەک چالاکڤانی دیکە لە دادگایەکی شاری هەولێر دادگایی دەکرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0702202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 149, "article_length": 1222, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 558}, {"article": "دیمەنی کۆمەڵگەیەکی نوێ کە لەو هەرێمە دروستدەکرێت بۆ رووداو نێردراوە. تۆڕی میدیایی رووداو زانیویەتی، کۆمەڵگەکە لەنزیک گوندەکانی عەلکە و کەفەرووم دروستدەکرێت و لە ٤٥٠ یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە و رووبەری ٢٠٠ هێکتار زەویی بۆ دابڕکراوە و داری دارستانەکانیشی بڕدراونەتەوە. بەشێکی کۆمەڵگەکە بۆ فەرماندە و چەکدارەکانی سوڵتان مورادە و بەشێکی دیکەشی بۆ فەلەستینییەکانی حمس تەرخانکراوە. عەبدولڕەحمان کوراژۆ، کە چالاکڤانە و کار لە دۆسیەی دروستکردنی ئەو کۆمەڵگەیە دەکات، باسی مەترسییەکانی دروستکردنی ئەو کۆمەڵگەیەی بۆ رووداو کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد، نەبنە ساباتێک بۆ سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە رووداو لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە، بڕیاردراوە ٥٧ کۆمەڵگەی نیشتەجێکردن بۆ عەرەب و تورکمانی هاوردە لە هەرێمی عەفرین دروستبکرێت. تاوەکو ئێستا ١٠ کۆمەڵگە تەواوبوون، یاخود کاریان تێدا دەکرێت. رۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بە دەف و زوڕنا و سروودی ئایینی، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن، ٣٧٨ یەکەی نیشتەجێبوون بەناوی گوندی ئەلڕەحمە بۆ عەرەب و تورکمانی هاوردە کرایەوە.", "summary": "دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەب و تورکمان لەسەر خاکی هەرێمی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، کە ماوەی چوار ساڵە لەلایەن تورکیا و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە کۆنترۆڵکراوە، خێراتر دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/170320222", "category": "kurdistan", "summary_length": 192, "article_length": 1019, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 472}, {"article": "- ئاسانكردنی تیشكدانەوە، چونكە لەشی مرۆڤ بەهەمان شێوەی تیشكدانەوەی ئاگر ئەو خەسڵەتەی هەیە - نزیككردنەوەی لەش لە بایەكی سارد یان ئاو، كە هەردووكیان دەبنەهۆی دوورخستنەوەی گەرمیی زیاد لە لەش - بە هەڵمداچوون، بەو پێیەی لەش ئارەقە دەكات، لەشی مرۆڤ گەرمیی زیاد دوور دەخاتەوە، جا لەبەرئەوەی پلەی گەرمیی سرووشتی پێست لەنێوان ٣٢ و ٣٤ پلەی سیلیزییە، بۆیە هەر گەرمداهاتنێكی زیاتری هەوای دەرەكیی دەوروبەری دەبێتە هۆی هاندانی زیاتری (خانەكانی بەرهەمهێنانی ئارەقە) تاوەکو زیاتر ئەو شلەیە بەرهەمبێنن لەپێناو ساردكردنەوەی بەردەوامی لەشدا. کەی لەش دووچاری گرفت دەبێتەوە لە رێكخستنی پلەی گەرمیی خۆیدا؟ - كەمبوونەوەی بەرچاوی رێژەی شلەمەنییەكان، بە تایبەتیی ئاو - لەبەركردنی جلوبەرگی نەشیاو، وەك ئەوانەی تەسكن بە سانایی بە پێستەوە دەنووسێن، لەو حاڵەتەدا لەش ناتوانێ وەك پێویست و سەربەستانە ئارەقە دەربدات و دەرەنجام پلەی گەرمیی بەرزتر دەبێتەوە - بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری شێ لە هەوادا، ئەم گرفتەش قووڵتر دەبێتەوە، ئەگەر شوێنەکە داخراو بێت و هەواگۆڕی تیادا نەبێت نیشانەكانی بەركەوتن بە (لێدانی خۆر) چین؟ - بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش - ئارەقەكردنێكی زۆر لەسەرەتاو پاشان وەستانی لە ناكاودا، وەك لە كاتی وشكداهاتنی زۆر تووندا روودەدات، ئەوكاتە پێست وشك دادێت و بەبێ ئەنجامدانی كرداری ئارەقەكردنیش، بێگومان لەش هیچ رێگەیەكی دیكەی نییە بۆ خۆ فێنکكردنەوە - خێرابوونی كرداری هەناسەدان - هەڵچوونی كۆئەندامی دەماریی و دەركەوتنی نیشانەی شڵەژان، سەرئێشە، سەرسووڕان. دڵەڕاوكێی، وڕێنەكردن و زۆرجاریش لەهۆشخۆچوون چۆن خۆمان لە (لێدانی خۆر) دەپارێزین؟ چاكترین رێگە، نەچوونە بەر خۆرە، بە تایبەتی منداڵان و بەساڵاداچووەكان، بەڵام لە کاتی ناچاریدا ئەوا پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنرێن: - لەبەركردنی جلی سووك و رەنگ كراوە و لەسەركردنی كڵاوێكی فراوان - بەكارهێنانی كرێمی دژەخۆر، بە تایبەتی ئەوانەی هۆكاری پارێزی جۆری SPF ٣٠ زیاتریان تێدایە - زۆر خواردنەوەی ئاو و خۆشاوە سرووشتییەكانی میوە - وەستاندنی هەر چالاكییەك كە لە دەرەوەی ماڵ و لەژێر تیشكی خۆردا ئەنجام دەدرێت، ئەگەر هەر پێویست بوو، ئەوا باشترین كات لە بەیانی زوو و دوای خۆرئاوابوونە - چاودێریکردنی بەردەوامی میز، چونكە تۆخبوونی رەنگی میز مانای تووشبوونی لەشە بە وشكبوون شیاوترین هەنگاوەكانی چارەسەركردنی لێدانی خۆر بێگومان لێدانی خۆر، دۆخێکی تەندروستی لە ناكاوە، بۆیە هەر كەسێك دووچاری ئەو حاڵەتە ببێتەوە، ئەوا پێویستە دەستبەجێ بگەیێندرێتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەڵام دەكرێ پێشوەختە هەندێ هەنگاوی فریاكەوتنی خێرا ئەنجام بدرێن: - گواستنەوەی خێرای نەخۆش بۆ ناوچەیەكی فێنك یان سێبەر - دڵنیابوون لە دەستەبەربوونی هەواگۆڕكێی شوێنەكە و بەكارهێنانی هەر ئامێرێكی فێنككردنەوە یان هەواگۆڕكێ - نەخۆش ناچار بكرێت ئاو بخواتەوە - بەهیچ شێوەیەك هیچ دەرمان یان حەبێكی هێوركەرەوە نەدرێتە نەخۆش - باشترە نەخۆش بخرێتە نێو ئاوێك كە زۆر سارد نەبێت - لەكاتی پاڵخستنی هەردوو لاقەكانی نەخۆش كەمێك بەرز بكرێنەوە و شتێك لەژێر پێیەكانی دابنرێت - ئەگەر نەخۆشەكە دووچاری گرژبوونی ماسولكە بوو، هیچ شتێك نەخرێتە دەمی و تا بكرێت كەرەستە مەترسیدارەكان لە دەوروبەریدا دوور بخرێنەوە، ئەگەر دووچاری رشانەوە ببوو، ئەوا پێویستە دڵنابین لەوەی هیچ شتێك رێڕەوەی هەناسەدانی نەگرتووە", "summary": "لە رووی پزیشكییەوە، هەركەسێك بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ لەبەر تیشكی خۆردا بمێنێتەوە، بەتایبەتیش لە وەرزی هاویندا ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی كە لەشی نەتوانێت خۆی فێنك بكاتەوە، ئەگەر لە دەرەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ژینگەی دەوروبەردا، پلەی گەرمیی لەش بگاتە ٤٠.٦ پلەی سیلیزیی، ئەوا ئەو كەسە بە تووشبوو بە (لێدانی خۆر) ئەژمار دەكرێت و بەهۆی چەندین نیشانەی ئاشكراوە دەزانرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/190720216", "category": "kurdistan", "summary_length": 365, "article_length": 2910, "summary_token_count": 167, "article_token_count": 1316}, {"article": "سەباح وەڵاشی، بەرپرسی بنکەی ئاسایشی قەسرێ هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی پشتڕاستکردەوە و گوتی: هەموویان ئازادکراون و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە. عومەر مستەفا، باوکی یەکێک لە ئازادکراوەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای پێنج رۆژ لە دەستگیرکردنیان ئێوارەی ئەمڕۆ هەر ١٠ گەنجەکەی سنووری ناحیەی قەسرێ ئازادکران کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەسەر خۆپێشاندان دەستگیرکراوبوون. شارۆچکەی قەسرێ سەر بە قەزای چۆمانە و بە دووریی ١٥٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر. بەگوتەی عومەر مستەفا، ئەوانەی دەستگیرکرابوون تەمەنیان لە خوار ١٧ ساڵ بووە و دەشڵێت \"کوڕەکەی من ناوی سەربەستە و تەمەنی ١٧ ساڵە. \" بەگوتەی باوکی سەربەست، ئەوانەی ئازادکراون هیچ ئەشکەنجە نەدراون و تەنیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دا کردوون. ماوەیەک بوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەروەها سنووری شارۆچکەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان خۆپێشاندان کرا و لە بەشێک لە خۆپێشاندانەکانیش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. گوڵیستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، کە تاوەکو ئێستا ١٠ کەس بەهۆی خۆپێشاندانەکانەوە کوژراون و ٦٠ کەسیش برینداربوون. هەروەها ژمارەیەک گەنجیش دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا ئازادنەکراون.", "summary": "رۆژی چوارشەممەی رابردوو ژمارەیەک گەنج بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە رێگەی نێوان قەسرێ و دۆڵی باڵەییان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ئاسایشی ناوچەکە ١٠ کەسی لێ دەستگیرکردن. کەسوکاری یەکێک لە دەستگیرکراوەکان دەڵێت: سەرجەمیان ئازادکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1312202014", "category": "kurdistan", "summary_length": 230, "article_length": 1223, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 548}, {"article": "جۆ بایدن باسی تاوانەکانی پێشتری ئەو \"تیرۆریستەی\" کرد و ئاماژەی بە کوشتن و رفاندنی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە ساڵی ٢٠١٤ کرد. هاوکات باسی دوایین کاریشی کرد، گوتی، هێرشی سەر زیندانی غوێران لە حەسەکە بە فەرمانی ئەو بووە و ئەو \"بەرپرس بووە. \" کە \"هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە ئازایانە رووبەڕوویان بوونەوە. \" بایدن باسی لەوەشکرد، ئەو خەلیفەیەی داعش کە \"کەسێکی ترسنۆک بوو\" هیچ بیرێکی لە ئەندامانی خێزانەکەی نەکردووەتەوە و لە دەوری خۆی هێشتبوونییەوە. ئەوانیش بۆیە بە فڕۆکە نەیانکردبووە ئامانج تاوەکو قوربانیی سڤیل لە هێرشەکەدا نەبێت، بەڵام ئەو کەسە کاتێک گەمارۆ دراوە، \"خۆی تەقاندووەتەوە. \" بایدن راشیگەیاند کە بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەنێویاندا هێزەکانی سووریای دیموکرات، هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان. بایدن لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە کە خۆی و تیمەکەی لە کۆشکی سپی راستەوخۆ سەیریان دەکرد گوتی، \"هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنەکەیان بە هۆشیارییەوە ئەنجامدا. وەزارەتی بەرگریم راسپارد بۆ ئەوەی هەموو شتێک بکەن تاوەکو قەبارەی قوربانیانی سڤیل کەمبکەنەوە. ئێمە زانیمان ئەم تیرۆریستە خۆی لەنێویدا منداڵدا خۆی شاردبووەوە، بۆیە بڕیارماندا ئۆپەراسیۆنێکی هێزی تایبەت ئەنجام بدەین، ئەمەش لە جیاتی بە ئامانجگرتنی بە فڕۆکە؛ بێگومان ئەوە بۆ ئێمە ریسکێکی گەورەتر بوو، بەڵام ئەوەمان کرد بۆ ئەوەی کەسانی سڤیل نەبنە قوربانی. \" تیمەکەی بایدن هێشتا خەریکی راپۆرتێکن، بەڵام لەبارەی کوشتنی ئەبو ئیبراهیم قورەیشی گوتی \"دەزانین کە ئەمە رێگەی سەربازانمانە لە راوەدەنانی تیرۆریستان.. ئەو دوایین کاری ترسنۆکانەیە کە بێ گوێدانە ئەندامانی خێزانەکەی و ئەوانی دیکەی لە بیناکەدا بوون، بڕیایدا خۆی بتەقینێتەوە و نهۆمی سیێەم بتەقێنێتەوە، لە بری ئەوەی بۆ ئەو تاوانانەی ئەنجامیداون رووبەڕووی دادگە ببێتەوە. ئەو ژمارەیەک ئەندامی خێزانەکەی لەگەڵ خۆی کوشت هەروەکو چۆن ئەوەی پێش خۆی هەمان شتی کرد. \"", "summary": "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا زانیاری لەبارەی هێرشی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ماڵی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، خەلیفەی دووەمی داعش لە باکووری سووریا باسکرد و گوتی، دوای ئەوەی گەمارۆ دراوە، خۆی تەقاندووەتەوە و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لەگەڵ خۆیدا کوشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/030220225", "category": "kurdistan", "summary_length": 292, "article_length": 1724, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 762}, {"article": "عەزیز ئیسماعیل، شۆفێرێکە و چەند رۆژێکە دەچێت بۆ وەرگرتنی دەفتەری کۆبۆنی بەنزین، دەڵێت، \"سێ رۆژە مامەڵەکانمان بەدەستەوەیە، کەس بەلاماندا نایەت. سیستم و رێکخراو نییە. \" دوای نارەزایی خەڵک، لقی کەرکووکی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان ١٣ لیژنەی دیکەی زیادکرد بۆ ئەوەی خەڵک بەئاسانی بتوانن دەفتەرەکانیان بەدەست بهێننەوە. کۆمپانیاکە رایگەیاند، دەفتەری بەنزین دەکرێتە کارتی زیرەک، ئیدی بەشە بەنزینی هەفتانە بەو کارتە دابەش دەکرێت. لقی کەرکووکی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان تاوەکو دڵنیا نەبن لەوەی سەرجەم شۆفێران کارتەکانیان کارا نەکردووە بڕیارەکە ناخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. عومەر حەمەساڵح، بەڕێوەبەری لقی کەرکووکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە رووداوی گوت، \"ئاگاداربن ئەو کارتە مامەڵەی پێوە نەکەن، بازرگانی پێوە نەکرێت و نەیفرۆشن، چونکە مافی هاونیشتمانیانی کەرکووک لەو کارتەدایە، ئێستا لە بەغداوە کەڤەر هاتووە کە نایلۆنێکی تایبەتە دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی کارتەکە وەک بەڵگەنامەیەک بپارێزرێت. \" شۆفێران چوون بۆ ئەوەی کارتەکانیان کارابکەن، ئەو دەفتەرەی وەریانگرتووە لەگەڵ ساڵانەکەیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی هاوتا دەکرێت و بۆیان دەکرێتە کارتی هەمیشەیی، شۆفێران بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ئەو سیستمە هەیە. سابیر محەممەد، شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی تایبەتە و دەڵێت، \"بڕیارەکەم پێباشە چونکە قەرەباڵخی و قاچاخچێتی نامێنێت. \" جەلال ستار، شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی کرێیە و گوتی، \"زۆر ماندوو بووین ئەگەر کارئاسانی بکات سوپاسگوزار دەبین. \" ئەو کارتەی بڕیاری لەسەر دراوە، هەر لەسەر دەفتەری بەنزینەکەیە لێدەکرێتەوە و لە کەڤەرێک دەخرێت، دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئیدی شۆفێر بەشی هەفتانەی لە وێستگەکان هەیە و دەتوانێت بەچەند جارێک ئەو بەشە بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی بڕی دیاریکراو داوا دەکات لە رێگەی سیستمەکەوە.", "summary": "بۆ وەرگرتنەوەی دەفتەری کۆبۆنی بەنزین هەندێک لە شۆفێران ماوەی سێ رۆژە سەردانی وێستگەیەک دەکەن، تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووەتەوە. شۆفێرەکان دەڵێن، دیاریکردنی تەنها چوار وێستگە بۆ پێدانی دەفتەری بەنزین هۆکاری قەرەباڵخیەکەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1204202228", "category": "kurdistan", "summary_length": 220, "article_length": 1590, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 739}, {"article": "رۆژی چوارشەممە ٢ - ٢ - ٢٠٢٢، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نووسینگەی رۆژئاوا، دوو تۆمەتبار لەکاتی دزیکردندا دەستگیر دەکەن. بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، \"دوو کەس بە ماتۆڕێکەوە چوونەتە نێو ماڵێکەوە بۆ دزیکردن، لەوکاتەدا مەفرەزەیەکی پۆلیس گەڕانیان هەبووە، بە رووداوەکەیان زانیوە و لەو کاتەدا هەردوو کەسەکەیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە\". سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی، دەستگیرکراوەکان خەڵکی دەوروبەری سلێمانین. ھەردوو تۆمەتبار (م، خ، ر) لەدایکبووی ١٩٩٧ و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی ١٩٩٩، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون.", "summary": "دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە سنووری سلێمانی دەستگیرکران، گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، لەکاتی دزییەکەدا دەستگیرکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/020220224", "category": "kurdistan", "summary_length": 109, "article_length": 679, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 316}, {"article": "لە هەر شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان پێدانی کارەبای موەلیدە جیاوازی هەیە؛ هەندێک شوێن ٢٤ کاژێر کارەبا بە موەلیدە پڕدەکەنەوە؛ هەندێک شوێنیش دەڵێن بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان پارەیەکی کەمتریان بۆ بێتەوە، دوای نیوەشەوە کار بە موەلیدەکان ناکەن. قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، رۆژی هەینی ١٠ - ١٢ - ٢٠٢١ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"ویستمان وەکو مانگەکانی رابردوو بە کارەبای موەلیدەکانی ئێمە و کارەبای نیشتمانییەوە ٢٤ کاژێر کارەبا دابینبکەین، بەڵام مانگی رابردوو لە ٢٤ کاژێرەکەدا نزیکەی ١٥ کاژێر موەلیدەکانمان کاریان کردووە، ئەوەش نیگەرانیی بەشێکی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە؛ ئێمەش لەگەڵ بەرپرساندا کۆبووینەوە و خشتەیەکی نوێمان دانا\". بەپێی خشتە نوێیەکە، لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانییدا رۆژانە ٠٦: ٠٠ی بەیانی بۆ ٠٩: ٠٠ی بەیانی موەلیدەکان کارەبا دابیندەکەن؛ هەروەها کاژێر ١ی دوای نیوەڕۆ بۆ ٢: ٠٠ی بەرەبەیان موەلیدەکان لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کاردەکەن و دوای ئەو کاتە، ئەگەر کارەبای نیشتمانیش نەبێت موەلیدەکان کارەبا دابین ناکەن. قارەمان مەولوود گوتیشی، ئەو بڕیارەیان بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیان داوە و باسی لەوەشکرد، \"ئەو گەڕەکانەی توانای داراییان باشە، دەتوانن لەگەڵ خاوەنی موەلیدەکان رێکبکەون و لە هێڵی دووەمی موەلیدەکەوە کارەبای ٢٤ کاژێری وەربگرن، کە ئێمە پێی دەڵێین کارەبای بازرگانی\". خشتەی کارەبای نیشتمانی و موەلیدە لە سلێمانی لە سنووری سلێمانی، ئەگەر کاژێر ١: ٠٠ی شەو کارەبای نیشتمانیش نەبێت، موەلیدەکان کارەبا دابین ناکەن و گەڕەکەکان بێ کارەبان دەبن. لە چەند رۆژی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی کاژێر ٠٧: ٠٠ بەیانی بۆ یەکی شەو کارەبای موەلیدە دەدرایە هاونیشتمانیان لە ئەگەری نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، بەڵام لە رۆژی شەممە ١١ - ١٢ - ٢٠٢١ ـەوە خشتەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئەمڕۆ هەینی ١٠ - ١٢ - ٢٠٢١ سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"موەلیدەکان رۆژانە لە کاژێر ١٢: ٠٠ی نیوەڕۆ بۆ ٠١: ٠٠ی شەو کاردەکەن؛ بەیانیشیان ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبوو، لە ٠٦: ٣٠ بەیانی بۆ ٠٨: ٠٠ی بەیانی کارەبای موەلیدە دەدەنە هاونیشتمانیان\". خشتەی کارەبای نیشتمانی و موەلیدە لە دهۆک پارێزگای دهۆک جیاوازترە و سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک دەڵێت، لەگەڵ کارەبای نیشتمانیدا ٢٤ کاژێر کارەبا دەدەنە هاونیشتمانیان. رۆژی هەینی ١٠ - ١٢ - ٢٠٢١ هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"لە تەواویی شارۆچکە و شارەکانی دهۆکدا، هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بکوژێتەوە کارەبای موەلیدە دەبێت؛ ئیدارەی پارێزگای دهۆک بە ئێمەی گوتووە، نابێت شار تاریک بێت\". هرووری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بەم شێوازەی ئێستا کارەبا دابینبکەن، مانگانە یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە نزیکەی ١٩ هەزار دینار دەبێت و گوتیشی، \"تەنیا لەم ١٠ رۆژەی مانگی ١٢ دا، نزیکەی ١٣٠ کاژێر کارەبای موەلیدە دراوە بە هاونیشتمانیان\". خشتەی کارەبای نیشتمانی و موەلیدە لە هەڵەبجە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، کارەبای موەلیدە نزیکە لە شێوازی پێدانی کارەبای موەلیدە لە سلێمانی. سۆران بورهان، خاوەنی مۆلیدە و نوێنەری پێشووی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"ئێمە حکومەت ئەو بەرنامەیەی بۆ داناوین لەسەری دەڕۆین\". سۆران بورهان گوتیشی: \"لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا بەیانیان کاژێر ٠٧: ٠٠ بۆ ٠٨: ٣٠ کارەبای مۆلیدە دەدەینە هاووڵاتیان، نیوەڕوانیش لە ١٢: ٠٠ی نیوەڕۆوە بۆ ٠١: ٠٠ی شەو کارەبا دەدەینە هاونیشتمانیان، ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبوو\".", "summary": "چەند ساڵێکە موەلیدە ئەهلییەکان هاوشانی کارەبای نیشتمانی پێداویستیی کارەبای هاونیشتمانیان پڕدەکەنەوە. لە وەرزی هاوین و زستاندا کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە؛ بۆئەوەی پارەیەکی زۆر بۆ هاووڵاتیان نەیەتەوە، لە زۆرینەی شارەکاندا مۆلیدەکانیش پێدانی کاژێرەکانی کارەبا کەمتر دەکەنەوە و کارەبای ٢٤ کاژێریی ناگاتە هاونیشتمانیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1012202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 317, "article_length": 3135, "summary_token_count": 134, "article_token_count": 1447}, {"article": "ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ - ٠٣ - ٢٠٢٢ سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی دادگەی هەڵەبجە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کچە مۆدێل سانای مام یوسف دەرکرد، ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی پۆلیسی هەڵەبجە هاتنە سلێمانی و بە هاوکاری پۆلیسی سلێمانی ئەو کچەیان دەستگیرکرد و رەوانەی هەڵەبجەیان کرد. هەروەها موقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: \"لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەمە ٢١ - ٠٣ - ٢٠٢٢ مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەشاری سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە تۆمەتبار سەنا یوسف ئەحمەد، لە دایکبووی ١٩٩٤ / دانیشتووی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیر کرا\". هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە ئەو کچە مۆدێلە تاوەکو رۆژی ٣٠ - ٠٣ - ٢٠٢٢ بەند دەکرێت و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆ رێکخراوە. رۆژێک دوای ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، دەنگێکی تۆمارکراوی سانای مام یوسف بڵاوکرایەوە کە پشتیوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن سەدام حوسێنەوە دەکات، ئەوەش نیگەرانیی هەڵەبجەییەکانی لێکەوتەوە و کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە رایگەیاند، سکاڵای تۆمار دەکەن، کچە مۆدێلەکەش دەڵێت تەنیا بەشێک لە قسەکانی بڵاوکراونەتەوە. لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوان نیگەرانن کە یاسایەک نییە بۆ رێگریکردن لە سووکایەتیکردن بە قوربانیان و گوتی: \"وەکو نوێنەری فەرمیی قوربانیانی هەڵەبجە سکاڵای یاسایی دژی هەر کەسێک تۆمار دەکەین، کە سووکایەتیی بە قوربانیان و کەسوکاریان بکات\". لوقمان عەبدولقادر ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە دووەم جارە لەم مانگەدا \"سووکایەتی\" بە قوربانیان بکرێت و پێشتر کەسێک گوتبووی وەکو هەڵەبجەییەک \"گەردنی سەدام حوسێن ئازاد دەکەم\". گوتیشی: \"ئێمەش نیگەرانین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەموکورتییەکان، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە هاوتای بکەین بە دەسەڵاتی پێشووی بەعس، یان بە سەدام حوسێندا هەڵبدەین\". سانای مام یوسف سەبارەت بەو قسانەی کردوونی، بەر لەوەی دەستگیربکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"ئەو قسانە زۆرن و ئەو کەسە بۆ دژایەتیکردنی من ئەو بەشەی بڵاوکردووەتەوە، کە بەڕادەیەکی زۆر تووڕەی کردبووم، هەڕەشەی کوشتنی لێکردم و بەناوی هەڵەبجەییەوە قسەی نەشیاوی هێندە پێگوتم هیچ دایک و خوشکێکی هەڵەبجەییش قبووڵی ناکەن\". سانای مام یوسف دەڵێت، ئەو کێشەی لەگەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکاندا نییە. دەشڵێت: \"داوای لێبووردن لە هەموو هەڵەبجەییەک دەکەم\".", "summary": "پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمانی دادوەر و لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە، کچە مۆدێل، سانای مام یوسفی لە سلێمانی دەستگیرکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2103202222", "category": "kurdistan", "summary_length": 170, "article_length": 2466, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 1202}, {"article": "ئەمڕۆ ٢١ - ٠٦ - ٢٠٢١ وەزارەتی خوێندنی باڵا ١٣ ماددە بڵاودەکاتەوە کە تێیدا رێنوێنیی پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە ژمارە ١١ ساڵی ٢٠٢١ دەرچووە لە ماددەکاندا مەرج و پێداویستییەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت. ماوەی چەند ساڵێکە پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان راگیراوە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵاش بەو مەبەستەیە کە فەرمانبەران سەرکەوتووبن لە پێشبڕکێی خاڵبەندیی بۆ بەردەمیدان بە خوێندن. بەپێی پەیڕەوە نوێیەکە وەزارەتی خوێندنی باڵا و هەرێمی کوردستان سالانە لیستی ئەو پسپۆڕییانەی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەستن بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنێت لەگەڵ لیستی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەدەرەوەی وڵات کەلەلایەن وەزارەت باوەڕپێکراون. هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان ساڵانە پلانێکی ناوەندیی بۆ ژمارەی کورسییەکان خوێندن و پسپۆڕییەکان و جۆری بڕوانامەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دادەنێن کە نابێت مانگی ئایار تێپەڕێنێت، نابێت لە دەرەوەی ئەو پلانەش مۆڵەتی خوێندن بدرێت، جگە لەو زەمالە فەرمییانەی لەلایەن وڵاتان و زانکۆ و دامەزراوەکانی وخوێندنی باڵا لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان دەبەخشرێت و وەزارەت رایاندەگەیەنێت. هەروەها لە رێنوێنییەکان ئاماژە بەوە دراوە، \"بۆ خوێندن لە ناوەوەی وڵات تەنها پێدانی لاری نەبوونی لایەنی پەیوەندیدار پێویستە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی وەرگرتن لەچوارچێوەی پلانی پەسەندکراو\". هاوکات لیژنەیەکی ناوەندی دروست دەکرێت بەناوی لیژنەی مۆڵەتی خوێندن کە بەڕێوەبەرێکی گشتی سەرپەرشتی دەکات. لەبارەی مەرجەکانیشەوە لە پەیڕەوەکەدا هاتووە وەزیر یان لایەنی پەیوەندیدار مۆڵەتی پەیوەندیدار مۆڵەتی خوێندن لەناوەوە یان دەرەوەی وڵات دەدات بە فەرمانبەر بە مووچە و دەرماڵە جێگرەکان بەپێی یاسا و رێنوێنییە کارپێکراوەکان بەم مەرجانەی خوارەوە: ١ - دەبێت پلەی وەزیفی فەرمانبەر لە پلە یەک و خوارتر بێت بەپێی خشتەی کارپێکراوی پلەی وەزیفی و مووچە کە لەپاشکۆی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨ ئاماژەی پێکراوە. ٢ - وەزیر و ئەوانەی لەم پلەیەدان، ئەندام پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی خاوەن پلەی باڵا / ئەلف و پلەی باڵا / بێ تا لەو پلەیەدان ناتوانن داوای مۆڵەتی خوێندن بکەن، بە پێچەوانەوە بڕوانامەکانیان بۆ یەکسان ناکرێت و هیچ ماف و ئیمتیازاتێکیان پێنادرێت حوکمەکانی ئەم بڕگەیە حەڵەتەکانی پێش بەرکاربوونی ئەم پەیڕەوە ناگرێتەوە. ٣ - فەرمانبەر دەبێت بڕوانامەی لە زانکۆ یان دامەزراوەیەک وەرگرتبێت کە لەلایەن وزارەتی خوێندنی باڵا باوەڕپێکراو بێت و راستاندن یان یەکسانکردن بۆ بڕوانامەکەیان کرابێت و دەبێت بڕوانامە و پسپۆڕیی خوێندنی فەرمانبەر پەیوەندیی بە پسپۆڕیی بڕوانامەی خوێندن و کاری فەرمانبەرییەوە هەبێت، فەرمانگەکەشی پێویستی بەم بڕوانامە و پسپۆڕییە هەبێت. ٤ - فەرمانبەر دەبێت لە رۆژی داواکردنی مۆڵەتی خوێندن دوو ساڵ خزمەتی کردەیی لە راژە تەواوکردبێت پاش وەرگرتنی دوایین بڕوانامەی پەسندکراوی. ٥ - فەرمانبەر دەبێت نووسراوی وەرگرتنی لە یەکێک لە زانکۆ و دامەزراوە باوەڕپێکراوەکان لەلایەن وەزارەت بەدەستهێنابێت. ٦ - فەرمانبەر ناتوانێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس داوای مۆلەتی خوێندن لە دەرەوەی عێراق بکات. هەروەها ماددەی شەشەمی پەیڕەوەکە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەت وەردەگرن پابەندی ئەم خاڵانە کردووە: ١ - پابەندبوون بە بەڵێننامە و گرێبەستی تایبەت بە مۆڵەتی خوێندن. ٢ - مەرج نییە پابەندیی خزمەتکردن لەدوای بەدەستهێناننی بروانامە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەمان ئەو فەرمانگەیە بێت کە لەسەرەتا مۆڵەتی خوێندنەکەی لێوەرگرتووە، بەڵکو بەپێی پێویستی سوود لە راژەکەی وەردەگیرێت لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق. ٣ - پێشکێشکردنی دەستەبەرێکی دارایی کە بڕەکەی لانی کەم بارتەقای تێچووی خوێندن و ئەو دەرماڵە و خەرجییانە بێت کە لەماوەی مۆڵەتی خوێندنەکە وەریدەگرێت. ٤ - لەئەستۆگرتنی هەموو ئەو تێچووە داراییەی لەماوەی خوێندنەکەیدا بۆی خەرج کراوە، بە مووچوی لەحاڵەتی سەرنەکەوتن، جگە لە حاڵەتەکانی سەرنەکەوتن بەهۆی نەخۆشییەوە کەرێگربێت لەبەردەوامبوون لەخوێندن بەپێی راپۆرتی پزیشکی پەسەندکراو لەلایەن لیژنەی پزیشکیی فەرمی پسپۆڕەوە و یان بەهۆی ئەو حاڵەتە کتوپڕانەی کە دەبنە رێگر لەبەردەم بەردەوامبوونی خوێندن. عەباس ئەکرەم، گوتەبێژەی وەزارەتی وێنەنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ رووداو گوتی\" لەهەرێمی کوردستان ٥ هەزار و ٣٧٥ کەس لە خوێندنی باڵا بۆ دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن، لەو ژمارەیە ٤١٧ یان فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستانن، ٢ هەزار و ٦١٥ یان ئەوانەن کە لەزانکۆکانن وەکو موعیدەکان، هەروەها ٢ هەزار و ٣٤٣ کەسیشیان بە پاڕاڵیڵ دەخوێنن\". رێنوێنیی وەزارەتی خوێندنی باڵا", "summary": "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەدات بە خوێندنی ئەو فەرمانبەرانەی ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن. لە راگەیێندراوێکدا مەرجەکانی خوێندن بە مووچەوە بڵاودەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/210620214", "category": "kurdistan", "summary_length": 240, "article_length": 4235, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 1946}, {"article": "لە پرۆژەی کێشڕێکی ستایلی ژیانی بەشداربووان رێکدەخرێتەوە، وەرزی یەکەمی پرۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی دەبێت. محەممەد کاوە، هاونیشتمانییەکی شاری سلێمانییە، کێشی ١٨٠ کیلۆگرامە و دەیەوێ بەشداریی پرۆژەی کێشڕێکی بکات و کێشی دابەزێنێت، ئەو دەڵێ، دەیەوێ لەڕێگەی پرۆژەکەوە کێشی دابەزێنێت. زریان محەممەد، راهێنەر دەڵێ ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە بۆ پرۆژەکە؛ ئەلەند مەحمووی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان باس لەوە دەکات کە مەبەستیانە خزمەتی هاونیشتمانیان بکەن. بڕیارە رۆژی ١ - ٢ - ٢٠٢٠ پرۆژەکە دەستپێبکات، ئامانجی بەرنامەکە هاندانی خەڵکە بۆئەوەی ببنە خاوەنی جەستەیەکی رێک و تەندروست.", "summary": "تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی کێشڕێکی رادەگەیێنێت، هاونیشتمانیان لە هەموو شارەکانی کوردستان دەتوانن بەشداری لە پرۆژەکە بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/130120206", "category": "kurdistan", "summary_length": 121, "article_length": 594, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 278}, {"article": "عادل حەسەن رەشید، شارەزای بواری ناساندنی جینۆساید و ئەندامی ناوەندی عێراقی بۆ بەبەڵگەکردنی تاوان و تووندوتیژی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"ئەو شاندە کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان سەردانی چەندین زانکۆ و ئەو ناوچانەیان کردووە کە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن رژێمی بەعسەوە ئەنفال کراون. \" لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لە گوندی تیکای زاخۆ ١٤ هاونیشتمانی بە دەستی سوپای عێراق شەهیدکراون. ئەندامەکەی ناوەندی عێراقی بۆ بەبەڵگەکردنی تاوان و تووندوتیژی گوتی: \"ئێستا لە تاوانەکەی ئەو گوندە دەکۆڵرێتەوە و کەسوکاری شەهیدەکان دەدوێنرێن بۆ ئەوەی بزانرێت تاوانەکە چ کاریگەرییەکی دەروونیی لەسەر داناون. \" بە گوتەی عادل حەسەن رەشید، شاندەکە هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی کارەکەی بکات و، دوای لێکۆڵینەوەکەی ئەنجامەکە بۆ رای گشتی و شەقامی عێراقی دەخاتەڕوو. ئەندامەکەی ناوەندی عێراقی بۆ بەبەڵگەکردنی تاوان و تووندوتیژی ئاشكرای کرد، پێشنیاز کراوە لە عێراق کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر جینۆساید ساز بکەن و لە فەرەنسا و چەند وڵاتێکی دیکەیش کۆنفرانس ساز بکەن.", "summary": "شاندێکی ناوەندی عێراقی بۆ بەبەڵگەکردنی تاوان و تووندوتیژی بە مەبەستی کۆکردنەوەی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەرێمی کوردستان سەردانی گوندی تیکای زاخۆیان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1905202210", "category": "kurdistan", "summary_length": 164, "article_length": 934, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 409}, {"article": "محەممەد باقر نەوبەخت، سەرۆکی رێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران سەردانی پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار، نەخۆشخانەی ٣٠٠ قەرەوێڵەیی ژنانی ورمێ و هۆڵی ناوەندی بۆنەکانی ورمێ دەکات، کە هێشتا تەواو نەکراون. گرنگترین پرۆژە کە دەیکاتەوە، پرۆژەی دروستکردنی دوو هەزار خانووە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەی ساڵی رابردووی ناوچەی کوتوول سەر بە شاری خۆی کە حکومەت دەڵێت، بۆ زیانلێکەوتووان دروستیان کردووە. لە ٢٣ی شووباتی ٢٠٢٠ بوومەلەرزەیەک بە ٥.٧ پلەی رێختەر ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێ، بەتایبەت ناوچەی کوتوولی هەژاند. لە بوومەلەرزەکەدا شەش هەزار و ١٣٠ خانوو زیانی زۆریان بەرکەوت کە لیژنەکانی حکومەت رایانگەیاند ٤٥٠٠ خانوو کەڵکی هیچیان نەماوە و دەبێ دروستبکرێنەوە. تاوەکو ئێستا ١٨٥٠ خانوو دروستکراونەتەوە. ئەوانیش ئەو خانووانەن کە خاوەنەکانیان خۆیان پارەیان هەبووە. ئەوانەی پارەیان نییە، نەیانتوانیوە خانووەکانیان دروستبکەنەوە و هێشتا لە خێوەتدان. حکومەتی ئێران بۆ ئەو خانووانەی کە تەواو رووخاون ١٠ تاوەکو ١٢ ملیۆن تمەن (٤٠٠ دۆلار) هاوکاریی بێ بەرامبەر و ٤٠ تاوەکو ٥٠ ملیۆن تمەن (دوو هەزار دۆلار)ی وەکو قەرز داوە بە خەڵک کە بەشی دروستکردنەوەی خانوو ناکات. لەکاتێکدا کە دروستکردنەوەی خانوویەکی ئاسایی ئێستا دەورووبەری ٢٥٠ ملیۆن تمەنی پێویستە. لە رۆژی یەکشەممەوە تاوەکو ١٠ رۆژی دیکە لە ئێران بە ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئەو وڵاتە لە ساڵی ١٩٧٩ لە قەڵەم دەدرێت. ساڵانە لەو ١٠ رۆژەدا حکومەت و دامەزراوەکانی دیکەی دەسەڵات کردنەوەی دەیان پرۆژە رادەگەیێنن، زۆربەیان پرۆژەی کۆنن و بەشێکیشیان لە ساڵانی پێشووشدا کراونەتەوە و دووبارە دەکرێنەوە. یان چەند ساڵ لەسەریەک بەردی بناخەی پرۆژەیەک دانراوە.", "summary": "سەرۆکی رێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران، ئەمڕۆ دەچێتە پارێزگای ورمێ بۆ کردنەوەی چەند پرۆژە و بەسەرکردنەوەی ئەو پرۆژانەی کە بڕیاربوو بکرێنەوە، بەڵام هێشتا نەکراونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/010220214", "category": "kurdistan", "summary_length": 168, "article_length": 1498, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 683}, {"article": "ئیمام حوسەین کچەزای پێغەمبەری ئیسلامە و لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی یەزیدی کوڕی موعاویەی پاشای ئەمەوییەکاندا لە کەربەلا لەگەڵ خێزانەکەیدا کوژران.", "summary": "هەزاران کەس لە شیعەکانی عێراق لە یادی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێندا بە پێ بەرەو کەربەلا دەچن و ئەو یادە بەرز رادەگرن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/051020204", "category": "kurdistan", "summary_length": 116, "article_length": 169, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 82}, {"article": "بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری کوردستان بە رووداوی راگەیاند، کاژێر ١١: ٠٠ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ٢٣ - ١١ - ٢٠٢١، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره ٧ ـی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات. بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیەیە: یه‌كه‌م: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانە: ١ - پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان - عێراق). ٢ - پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای سەلماندن ژمارە ١٠٧ی ساڵی ١٩٧٩ و هەموارەكانی لە هەرێمی كوردستان) ٣ - پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان - عێراق. دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان - عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.", "summary": "پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی خشتەی کاری دانیشتنەکەش، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چەک دەکات و گفتوگۆش لەبارەی پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/211120219", "category": "kurdistan", "summary_length": 192, "article_length": 999, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 480}, {"article": "دانیشتووانی گوندەکە بەهۆی مەترسیی دووبارە هاتنەوەی داعش بۆ ناوچەکەیان نایانەوێت رووخساریان دەربکەوێت، بەڵام دەڵێن هەشت چەکداری داعش لە بەرامبەر گوندەکەمان بازگەی کاتییان دانابوو، کاتێک گوێیان لە دەنگی تەقەبووە چوونەتە دەرەوە و کەوتوونەتە نێو بۆسەی داعشەکانەوە. جێگر یەکێک لەوانەیە کە لە دەستی چەکدارەکان رزگاری بووە، قسەی بۆ رووداو کرد و ئاماژەی بەوە دا، \"دەنگی تەقەهات، خۆم و براکانم چووین بزانین چی روویداوە، یەکسەر ئێمەیان گرت، من چەکی باوکمم لابوو، لێیان وەرگرتم و زۆریان لێداین، منیان فڕێدایە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە کە نەفەری زۆری تێدابوو، دایکم هات گوتی بۆ وادەکەن ئەوە ئاسایش هات ئەوانیش لە ترسان زوو هەڵاتن. \" چەکدارانی داعش بەشێکیان بە جلی سەربازی سوپا و ئاڵای عێراقەوە و بەشێکیشیان بە جلی مەدەنییەوە بازگەیەکی کاتییان لەسەر رێگەی هەولێر - مەخموور دانابوو، چەند چەکدارێکی دیکەشیان لە دوورەوە چاودێرییان کردوون. دانیشتوویەکی دیکەی گوندی کەنداڵ بە رووداوی گوت، \"ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەیان لێکرد شێوابوو، گەیشتە ئێرە دووبارە لەم کەمینە تەقەیان لێکرد، منیش تەقەمکرد، بازگەیەک و دوو کەمینیان دانابوو. \" پێنج کەس کاژێر ١١: ٠٠ ـی شەوی هەینی کە لە هەولێرەوە بەرەو مەخموور چوون لە بازگەکەی داعش رفێندران، دوویان کوردن و خەڵکی مەخموورن، سێی دیکەیشیان عەرەبن و خەڵکی گەیارەن، جگە لەوان سێ کوردی دیکەی مەخمووریش کە لە بازگەکە گومانیان هەبووە و نەوەستاوەن لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەیان لێکراوە و بریندارکراون، بریندارەکانیش ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسیی هەولێرن. عەلی باوکی یەکێک لە بریندارەکان دەڵێت، لە هەولێر دەگەڕانەوە بەرەو مەخموور، گەیشتبوونە نێو بازگەکە، ئەوانیش هەستیانکرد کە ئاسایش نین، رانەوەستان، داعشەکان جلی سوپای عێراق و ئاڵای عێراقیان پێبووە، یەکێکیان چوار گوللەی پێکەوتووە، یەکێکیان سێ و ئەوی دیکەیشیان گوللەیەکی بەرکەوتووە. \" بەهۆی بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنووری مەخموور، فەرماندەکانی پێشمەرگە دەڵێن چەکدارانی داعش لەو بۆ شاییە ئەمنییە دزەیانکردووە کە لەدوای رووداوەکانی ١٦ ـی ئۆکتۆبەرەوە دروستبووە، تاوەکو ئێستاش پڕنەکراوەتەوە سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ - مەخموور رایگەیاند، \"چیای قەرەچووخ بەردەوام نزیکەی ١٠٠ چەکدارای داعشی لێیە، لەو نێوانەوە هاتوون کە بۆشایی ئەمنی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیدا هەیە. \" ئەمە دووەم کردەی چەکدارییە داعش لە گوندی کەنداڵ لە ماوەی سێ رۆژدا ئەنجامیداوە، دوو رۆژ لەمەوبەر دوو تاوەری سەرەکیی کارەبای هەولێر - مەخمووریان لەنێو گوندەکە تەقاندەوە. گوندی کەنداڵ بە دووریی پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی مەخموور و ٢٥ خێزانی کوردی تێدا نیشتەجێن.", "summary": "رووداو چووەتە گوندی کەنداڵ لە مەخموور کە شەوی رابردوو داعش هێرشی کردبووە سەریان، سێ کەسی بریندار کردبوو و پێنج کەسیشی رفاندووە. دوو گەنجیش خۆیان لە دەستیان دەربازکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0708202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 169, "article_length": 2329, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 1069}, {"article": "خەرجکردنی ئەو بڕەپارەیە بەپێی نووسراوێکە کە لە ١٦ - ٨ - ٢٠٢٠ دەرچووە و واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە. لە نووسراوەکەدا هاتووە، پارەکە بە شێوەی نەقدی و راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی گەرمیان خەرجدەکرێت. وەزارەتی دارایی دەشڵێت، نابێت گۆڕانکاری لە ناو و مووچەی ئەو کارمەندانە بکرێت.", "summary": "وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕی ٤٨ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دیناری مانگانە وەک پێشینە بۆ ١٢٨ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان دابیندەکات و دەڵێت، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ خەرجکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1608202019", "category": "kurdistan", "summary_length": 200, "article_length": 328, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 151}, {"article": "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ - ٠٣ - ٢٠٢٢ لە گرتووخانەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئامادەکاری کۆتایی کرابوو بۆ لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە کە ٣٣ ساڵە لە زیندان بوون، بەڵام بە هەوڵی ریشسپیی و چالاکڤانانی شاری ورمێ، بنەماڵەی قوربانییەکان لێیان خۆشبوون و لە دواساتەکاندا ژیانی ئەو سێ کەسە رزگار کرا و ئازاد دەکرێن. یەکێک لە پارێزەرانی ئەو کەیسە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کێشەیە لە گوندی ماوانەی سەر بە ناوچەی تەڕگەوەڕی ورمێ روویداوە، دوو کەس کوژران کە یەکێکیان لە بنەماڵەی ناسراوی رەشید بەگی جەهانگیری بوو. ئەو پارێزەرە باسی لەوەش کرد، سێ کەس وەکو تاوانباری ئەو کوشتنە گیران و ٣٣ ساڵ بوو لە گرتووخانەی ورمێدابوون، بڕیاربوو ئەم بەیانییە لەسێدارە بدرێن، بەڵام لە دواساتەکاندا بنەماڵەی قوربانییەکان لێیان خۆشبوون. دوای لێخۆشبوونەکە، هەر یەک لە عوسمان سەحرایی، سەعید ئارمەند و جەعفەر ئیسماعیلی ئازاد دەکرێن.", "summary": "لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی ئامادەکاری بۆ لە سێدارەدانی سێ کەس کە تاوانبار بوون بە کوشتنی دوو کەس، بڕیارەکە بەهۆی لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانییەکە هەڵوەشایەوە و ئەو تاوانبارانە ئازاد دەکرێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160320227", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 813, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 359}, {"article": "بۆ ئەوانەی لەنێو کەمپ و ژێر خێوەتەکاندا دەژین، تیشکی رۆژ بەهێزتر و کاریگەرترە. بەڵام خۆ منداڵەکان گوێ بەمە نادەن. بەشێک لەم منداڵانە هەر لەو کەمپە لەدایکبوون، بەشێکی دیکەشیان لەوێ پێیان هەڵگرتووە، لە خەیاڵی منداڵانەیاندا، پانتایی زەوی، تا پەرژینی تەلبەندکراوی کەمپەکەیانە. لەژێر سێبەری هەر خێمەیەکدا، چیرۆکێک هەیە، ژنێک گەورەکردنی شەش منداڵی لە ئەستۆیە، هاوژینەکەی لە شەڕی موسڵ بە بۆردوومان کوژراوە. کوڕە بچووکەکەی نەخۆشە و لەسەر زەوی چیمەنتۆکراوی خێمەکەیان راکشاوە. پلەی گەرمی لەشی بەرزەو دایکیشی پەیتا پەیتا فێنکی دەکاتەوە. خەولە عەبدوڵڵا ئاوارەی موسڵ لە کەمپی حەسەن شام بە رووداوی گوت: \"بارودۆخمان زۆر خراپە، لەڕووی داراییەوە لەڕووی هاوکارییەوە زۆر خراپین، منداڵەکانیشم بچووکن و کەسێکیش نییە کارمان بۆبکات بۆ ئەوەی هاوکارمانبێت\". خەولە عەبدوڵڵا هەروەها گوتی: \"منداڵەکان لە دەرەوە شت دەبینن و داوای دەکەن، بۆ ئەم جەژنە داوای جلوبەرگیان لێکردم، بەڵام ناتوانم بۆیان بکڕم\". کەمپی حەسەن شام لە سنووری پارێزگای هەولێر، ساڵی ٢٠١٦ بۆ ئاوارەکانی شەڕی موسڵ دروستکراوە. دوای ٤ ساڵ لە کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، هێشتاش شەش هەزار و ٨٤٢ ئاوارەی تێدا دەژین. لەچوارچێوەی کۆچی پێچەوانە، ٢٠٠ خێزانی دیکەش لە سنووری نەینەواوە دووبارە ئاوارەی ئەم کەمپە بوونە و بەمەش کۆی گشتیی خێزانەکانی نێو کەمپەکە دەگاتە هەزار و ٣٠٠ خێزان.", "summary": "سەرەڕای چەندین ساڵ لە ئاوارەیی و دەربەدەری و ژیانێکی سەخت، منداڵانی کەمپی حەسەن شام لە جەژندا دڵخۆشن. ئەوان بەشێکیان بێ باوک و بەشێکیشیان باوکیان بە تۆمەتی پەیوەندییان بە رێکخراوی داعش لە زیندانن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220720218", "category": "kurdistan", "summary_length": 196, "article_length": 1207, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 574}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ - ٠٤ - ٢٠٢٢ ژینگەپارێزانی پیرەمەگروون بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان چوونە سەر شەقامەکان و رێگەی سلێمانی - دووکانیان داخست. سامان، ژینگەپارێزێکی پیرەمەگروونە بۆ پێشەوا بەختیار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو قسەیکرد و گوتی، \"داواکاری ئێمە ئەوەیە لە مانگی یەکەوە مووچەمان پێنەدراوە، دوو مانگمان لای کۆمپانیایە، کۆمپانیاش دەڵێ چوار مانگە پارەم لە حکومەت وەرنەگرتووە، ٥٤ کرێکار و ٢٨ شۆفێرین، ٣٠٠ هەزار مانگانەمان هەیە، هەیە کریچییە، تۆ بڵێی دۆخمان چۆن بێت؟ دوو کاژێر و نیوە جادەمان گرتووە و کەس نەهاتووە بەدەممانەوە. \" ژینگەپارێزێکی دیکە کە بۆ رووداو قسەیکرد باسی لەوە کرد، \"دوو مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە، مانگی دوو و مانگی سێ، ماڵ و منداڵم هەیە، مەعقول نییە بۆ وەڵاممان نادەنەوە، چووم سەرم چاککردووە پارەم لە هاوڕێکەم وەرگرتووە. لەڕووم نایێت بچمە ناو بازاڕ، پارەم پێ نییە. دۆخی هاوڕێکانیشم تا بڵێی خراپە. \" دوێنێ سێشەممەش شۆفێران و ژینگەپارێزانی زۆنی دووکانی کۆمپانیای خالد شینکی، ماوەی چوار کاژێر گردبوونەوە و رێگەی سلێمانی - هەولێریان داخست، داوایانکرد مووچەکانیان بۆ خەرجبکرێت. ژینگەپارێزانی گەرمیانیش بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان پێنج رۆژە مانیانگرتووە. رۆژ بەرۆژ زبڵ و خاشاک کۆدەبێتەوە و مانگرتن و گردبوونەوەی ژینگەپارێزانیش هەر بەردەوامە. لە چەمچەماڵیش ژینگەپارێزان هەمان گرفتیان هەیە. نزیکەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و پێنج رۆژە مانیانگرتووە، ئەم کێشەیە لە سلێمانیش هەیە، کۆمپانیاکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانەوە دەڵێن، تەنیا ١٠ رۆژی دیکە دەتوانن کار بکەن. خالید شینکی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خالید شینکی باس لەوە دەکات، \"لە سلێمانی بەردەوام کار دەکەین، تا هەفتەیەک بۆ ١٠ رۆژی دیکەش کار دەکەین، دوای ئەوە لەکار دەوەستین کارمەندەکانمان نایەن بۆ کارکردن. \" رۆژانە لە سەنتەری سلێمانی هەزار و ٢٠٠ تۆن، لە قەزاکانی چەمچەماڵ و دووکان ٣٥٠ - ٤٠٠ تۆن زبڵ و خاشاک فڕێ دەدرێن، وەستانی کاری کۆمپانیاکانی کۆکەرەوەی خاشاک جگە لە پیسبوونی شارەکان و مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، هەزار و ٣٠٠ ژینگەپارێزی لە پارێزگای سلێمانی و ٦٣٥ ـی دیکەشی لە گەرمیان بێ مووچە و کار کردووە.", "summary": "ژینگەپارێزانی شارۆچکەی پیرەمەگروون خۆپێشاندانیان کرد و رێگەی دووکان - سلێمانییان داخست و دەڵێن، دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. ژینگەپارێزێکیش دەڵێت، پارەی نەبووە و بە قەرز سەری چاککردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1304202217", "category": "kurdistan", "summary_length": 188, "article_length": 1931, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 886}, {"article": "هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ ماددەی قڕکەری مێرووە زیانبەخشەکانیان دابین کرد بە تایبەتی بۆ لەنێوبردنی سن و کیسەڵە. \" بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، ساڵانە بەرهەمە دانەوێڵەکان سن و کیسەڵە لێیاندەدات و کێشەی زۆر بۆ جووتیارانیان دروست دەکەن و دەیشبنە هۆی خراپبوونی جۆری گەنمەکانیان. هێمن سەید موراد باس لەوەش دەکات، \"ئەو دەرمانە بە خۆڕایی دەدرێتە ئەو جووتیارانەی کشتوکاڵیان کردووە. \" ئەمساڵ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان کەمبارانی و کەمئاوی بووە، ناوچەی هەولێر و دەوروبەریشی لەو کەمبارانییە بەدەر نەبووە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر گوتی، \"لە سەرەتای وەرزی چاندندا بنەتۆی باشمان بۆ جووتیارانمان دابین کرد، بەڵام وشکەساڵیی ئەمساڵ کاریگەریی لەسەر بەرهەممان هەیە. \" بە گوتەی هێمن سەید موراد، هەولێر بەسەر سێ ناوچەدا دابەش دەکرێت: ناوچەی بارانی مسۆگەر کە لەوێ بەرهەمی باش هەیە، ناوچەی بارانی نیمچەمسۆگەر کە لەوێیش بەرهەمی باش هەیە و ناوچەی کەمباران کە تەنیا زەوییە بەراوەکان بەرهەمیان هەیە و دێمییەکان بێبەرهەمن.", "summary": "بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر رایدەگەیێنێت، قڕکەری مێرووە زیانبەخشەکانیان بۆ جووتیاران دابین کردووە بۆ ئەوەی زیان بە بەرهەمەکانیان نەگات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2404202213", "category": "kurdistan", "summary_length": 134, "article_length": 1024, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 468}, {"article": "تۆڕی میدیایی رووداو وەک یەکەم تەلەڤزیۆنیی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیستەمی ئۆتۆمەیشنی Opusـی کۆمپانیای ڤیزارت وەک سیستەمی کۆنترۆڵ بەکاردەهێنێت و بە دیزانێکی تەکنیکیی تایبەت بە ستۆدیۆکانی رووداوی لە سلێمانی و هەولێر پێکەوە بەستووەتەوە. بەشی تەکنیکیی تۆڕی میدیایی رووداو دیزاینی سیستەمێکی تایبەتی لەنێوان ڤیزارت و ئەڤید کردووە. رۆژی ٢ - ٦ - ٢٠٢٠ کۆمپانیای ڤیزارت رایگەیاند، تەلەڤزیۆنی رووداو \"بەشانازییەوە\" سیستەمی Viz Opusـی هەڵبژاردووە کە ئەوەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو هاوشێوەی تەلەڤزیۆنە پێشکەوتووەکانی ئەوروپا و ئەمریکا سیستەمی پەخشی رێکدەخات. ئەمڕۆ دووشەممەش، کۆمپانیای ڤیزارت لە سوپاسنامەیەکدا کە بۆ رووداوی ناردووە و خەڵاتێکی کۆمپانیاکەشی لەگەڵدایە، رایگەیاندووە، \"سوپاسگوزارین\" بە هەبوونی پەیوەندییەکی باش لەگەڵتان و رووداو پاڵپشتیی زۆری کردوون. بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کۆمپانیاکە سەردانی هەولێری نەکردووە، دەڵێت \"هیوامان دەخواست بمانتوانیایە سەردانتان بکەین و خۆمان دیارییەکەتان پێشكێش بکەین، بەڵام بەهۆی ئەو رێکارانەی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دانراون، نەمانتوانی\".", "summary": "بەبۆنەی ١٥ ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمپانیای ڤیزارتی تایبەت ڤیژوەڵئارت سوپاسنامە دەبەخشێتە رووداو و دەڵێت، \"بەبێ ئێوە نەماندەتوانی لەم هەرێمەدا گەشە بکەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2812202014", "category": "kurdistan", "summary_length": 181, "article_length": 1008, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 464}, {"article": "فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلەکە رایگەیاندووە \"ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناو شار، ئەو ئۆتۆمبێلە دەستی بەسەردا گیراوە کە بەدەست منداڵێکەوە بووە و بە خێرایی و سەرەڕۆیی لێیخوڕیوە\". گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر تکا لە \"دایک و باوکان و خواپێداوان\" دەکات و دەڵێت \"ئۆتۆمبێل نوقڵ و شیرینی نییە بیدەنە دەست منداڵەکانتان، چونکە کاتێک تووشی رووداوێک دەبێتەوە منداڵەکەتان، کە ئەوەیان گومانی تێدا نییە، دەست ماچکردن و پاڕانەوە و ئەوەی منداڵەکەتان سویچەکەی دزیوە و ئاگاتان لێنەبووە، ناخوات و بەکەڵکتان نایەت\". لە کۆتاییشدا فازڵ حاجی دەڵێت، \"تکایە بەر لە ماچکردنی دەستی خەڵک، دەستی خۆتان ماچ بکەن\".", "summary": "گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر وێنەی ئۆتۆمبێلێکی لاندکروزەری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەدەست منداڵێکەوە بووە و بە خێرایی لێیخوڕیوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2507202119", "category": "kurdistan", "summary_length": 149, "article_length": 630, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 296}, {"article": "حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند: \"فۆرمی تازەی دژایەتیکردنی گەندەڵی و چاکسازی ئەوەیە، بەش بەش لە وڵاتێکدا، واتە هەر کەرتێک لە کەرتەکانی خزمەتگوزاری بە شێوەیەک، چونکە هەم میکانزمەکەی جیاوازە، هەم یاسا و ئەرکەکانی جیاوازە، بۆیە پێشنیازی ئێمە لەگەڵ ئەو شارەزا و بەڕێزانەی کە ئەمڕۆ ئەو وۆرکشۆپە پێشکەش دەکەن ئەوەیە، چۆن ئێمە کەرتی خوێندنی باڵا کە کەرتێکی یەکجار گرنگە لە مەترسییەکانی گەندەڵی بپارێزین و چۆن پاڵپشتبین لەوەی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە باشترین شێوە بتوانێت ئیدارەی ئەرکەکانی خۆی بکات\". بە گوتەی حاکم ئەحمەد ئەنوەر کە دەڵێن مەترسییەکانی گەندەڵی \"مانای ئەوە نییە ئەو کەرتە ئێستا پڕیەتی لە گەندەڵی، بەڵکو وەکو ئەوەی لە وڵاتێکدا گەندەڵی هەبووە، ئەو گەندەڵییە مەترسییە بۆ هەموو کەرتەکان بە کەرتی خوێندنی باڵاشەوە\". سەرۆکی دەستەی دەستپاکی گوتیشی: \"لە رێگەی ئەو وۆرکشۆپەوە، کە ئێمە تەنیا هاوکار دەبین، هەوڵی دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ چۆنێتی پاراستنی کەرتی خوێندنی باڵا لە مەترسییەکانی گەندەڵی دەدەین، هاوکات دۆزینەوەی میکانزمی گونجاویش بۆ پەرەپێدانی خوێندنی باڵا. پرۆسەکەش لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەکانی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت و خۆیان بە ئەرکەکان هەڵدەستن، ئێمەش وەکو دەستەی دەستپاکی و ئاژانسی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشت و هاوکاریان دەبین لەو پرۆسەیە، بەو ئامانجەی ئاستی خوێندنی باڵا ببەینە قۆناخێکی دیکە\".", "summary": "لە هەولێر وۆرکشۆپی هاوبەشی دەستەی دەستپاکی و ئاژانسی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان، UNDP و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مەترسییەکانی گەندەڵی لە کەرتی گشتی بەڕێوەدەچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/200620217", "category": "kurdistan", "summary_length": 212, "article_length": 1334, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 614}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١.٥.٢٠٢٢ سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراقدا، \"پرسیاری ئەوەم کرد کە بۆچی تێچووی حەج لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا جیاوازە. ئەوانیش لە وەڵامدا گوتیان: ئەوە پەیوەستە بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانەوە و دەبێت ئەوان وەڵام بدەنەوە. \" سۆران عومەر گوتی: \"تێچووی نرخی حەجکردن لە عێراق چوار هەزار و ٢٠٠ دۆلارە و ١٠٠ دۆلاریش بە ١٢٠ هەزار دینار بە حاجییەکان دەفرۆشنەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تێچووی حەج بە چوار هەزار و ٧٠٠ دۆلارە و ١٠٠ دۆلاریش بە ١٤٨ هەزار دینار بە حاجییەکان دەفرۆشنەوە، ئەمەش وایکردووە تێچووی حەج لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر جیاوازبێت\". ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات، دەستەی حەج و عەمرەی عێراق، لەسەر \"حسابی\" خۆی داشکاندنی بۆ حاجییەکان کردووە و هەروەها نرخی تیمەکانی خزمەتگوزاریش لەسەر \"حسابی\" حاجییانی عێراق نییە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەرکی ماددی ئەمانە لەسەر شانی حاجییەکانن. هەر لەبارەی ئەو جیاوازییە، بریکاری وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، \"شوێنی مانەوەی حاجییان زۆر نزیکتر لە شوێنی حاجییانی عێراق دابینکراوە، بەشێوەیەک نزیک حەرەمی پیرۆزە و پاکوخاوێن و بە کوالێتییەکی باش، حاجییان بە ئاسانی دەتوانن ھاتووچۆ بکەن، ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێکی دوورە دەستی بێ کوالێتی دەگۆڕێ و جیاوازە. \" زەینەدین مەولوود سورچی، بریکاری وەزارەت و سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی پرۆسەی حەج لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، \"نرخی پلیتی فڕۆکەی گواستنەوەی ھەرحاجییەکی ھەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی بڕی ١٠٠ دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی عێراق گرانترە و توانیومانە لەمساڵدا سێ ژەم خواردنی شایستە و گونجاو بۆ حاجییانی کوردستان (بە مینیۆی دەوڵەمەند و ھەمەجۆر) دابینبکەین، لەکاتێکدا لە عێراق تەنیا دوو ژەم خواردن دابینکراوە. \" زەینەدین مەولوود سورچی دەڵێت، سەبارەت بە چارەسەری پزیشکی حاجییان، لیژنەکەیان توانی بۆ یەکەمجار گرێبەست لەگەڵ باشترین کۆمپانیای دابینکردنی دەرمانی کوالێتی بەرزی سعودیە بکات جیاواز لەساڵانی رابردوو و دەشڵێت، \"لەو بڕە پارەیەی کە دەکاتە چوار هەزار و ٧٠٠ دۆلاری حاجییانی هەرێمی کوردستان، راستەوخۆ بڕی سێ هەزار و ٣٩٧ دۆلاری دەچێتە سەر هەژماری دەستەی باڵای حەجی عێراق، لە بەرامبەر ھۆتێل و مانەوەی حاجییان لە مەدینەی پیرۆز، گواستنەوە و تێچووی (المطوفين - ى سعوديه)، واتە لەو بڕە تەنیا هەزار و ٣٠٠ دۆلار، بۆ ئەم ھەموو خزمەتگوزارییانە لەبەردەستی لێژنەکەدایە لە مەککەی پیرۆز کە بریتییە لە ھۆتێل و تەندروستی و ھاتووچۆ و دابینکردنی خواردن. \" سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی پرۆسەی حەج لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، دەستەی باڵای حەجی عێراق وێڕای پارەی حاجییانی خۆیان ھاوکاری (نفقات الحاکمە) یان ھەیە و بودجەی تایبەتیان بۆدابین دەکرێت، ھەروەھا دەستەی حەجی عێراق وەبەرھێنان لە پرۆسەی عومرەدا دەکەن، \"لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان لەم بودجە و ھاوکارییە بێبەشکراوە و بەڕێزان لە لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان، زانیارییان هەیە لەسەر پڕۆسەی حەج لە ساڵانی رابردوو کە خەرجی دووری و نزیکی ھۆتێل لە مەککەی پیرۆز چەندە، جیاوازی هەیە بۆ مانەوەی حاجییان. \" لە روونکردنەوەکەدا زیاتر هاتووە، \"لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و ھەرلایەنێک هەر کاتێک بیانەوێت، دەتوانن ناوەڕۆکی گرێبەستەکانی تایبەت بە بواری حەج لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ببین کە واژۆکراوە و ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەکو ئەرکێکی نەتەوایەتی و ئایینی خۆمان لە هەموو لایەک بە بەرپرسیارتر و پەرۆشتر بۆ ئەم پرۆسەیە دەبینین بۆ خزمەتکردنی حاجییانی هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم پرۆسە ئایینییە پیرۆزە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی و موزایەدەی سیاسی نەکرێت\".", "summary": "ئەندامێکی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تێچووی حەج لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق زیاتر لە ٥٠٠ دۆلارە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانیش هۆیەکانی گرانیی نرخی حەج رووندەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/3105202230", "category": "kurdistan", "summary_length": 195, "article_length": 3412, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 1545}, {"article": "جەمال ئیمنکى سوپاسالارى پێشمەرگەى کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: کاروانێکى پێشمەرگە لە ناحیەی دینارتە تووشی تەقینەوە بوون، بەڵام هێشتا نازانین زیانەکان چین. شەعبان بەروارى بەڕێوەبەرى ناحیەى دینارتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"ئێمەش ئاگادارین کە دوو تەقینەوە لە سەر رێگای کانى تۆز - نەقەبێ روویداوە، ١٠٠ % ئەوە پەکەکە ئەنجامیداوە، بەڵام هێشتا بە دروستى نازانین زیانەکان چین. سەرچاوەیەکى ئاگادار لە شارۆچکەی دینارتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"کەمێک پێش ئێستا لە رێگاى نێوان کانى تۆز - نەقەبێدا کاروانێکى پێشمەرگە تووشى دوو تەقینەووە بوون، دواتر دەنگى تەقەش هاتووە، لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهیدکراون و چەند پێشمەرگەش برینداربوون\". دەربارەى ناسنامەی ئەو پێشمەرگانە، سەرچاوەکە کە نەیویست ناوى بڵاوبکرێتەوە رایگەیاند، ئەو پێشمەرگانە پێشمەرگەی روژى روژئاوای کوردستانن. ئەو دوو پێشمەرگەیەی شەهیدبوون ناویان حەمدی جابر محەممەد و ئیسماعیل عوسمانە کە هەردووکیان خەڵکی قامشلۆن لە رۆژئاوای کوردستان و بەپێی زانیاریی پەیامنێری رووداو یەکێکیان چوار منداڵی هەیە. هەروەها پەیجی دژەتیرۆری کوردستان لە فەیسبووک نووسیویەتی: \"لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دوو پێشمەرگە شەهیددەبن\". بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان \"کەمێک بەر لە ئێستا لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتە، بۆمبێکی چێندراو کە لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە دانرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید دەبن\". دەربارەى رەوشى ئەمنى ناوچەکە، بەڕێوەبەرى ناحیەى دینارتە رایگەیاند جارجار دەنگى تەقە لەو شوێنە هەبووە، بەڵام رەوشەکە لە کۆنترۆڵدایە و سەرجەم هێزەکانى ئەمنى و پێشمەرگە لەناوچەکە لە ئامادەباشى دان.", "summary": "لە گوندى کانى تۆزی سەر بە شارۆچکەی دینارتە چەند تی ئێن تییەک بە کاروانێکى پێشمەرگەدا دەتەقنەوە و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوونە و چەند پێشمەرگەیەکیش بریندار. بەڕێوەبەرى ناحیەی دینارتە و هەروەها دژەتیرۆری کوردستان پەکەکە بە دانانی بۆمبەکان تۆمەتبار دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1509202120", "category": "kurdistan", "summary_length": 260, "article_length": 1577, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 710}, {"article": "بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی گۆڕان یەك هەفتە مۆڵەتی بە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنى حیزبەكەی لە پەرلەمانی عێراق داوە و پێی راگەیاندوون کە دەبێت لە هاوپەیمانیی هیوای كوردستانی بچنە دەرەوە و پەیوەست بن بە بەرنامەی گۆڕانەوە. ئەو بەرپرسەی گۆڕان گوتی، \"رێکخەری گشتی داواکارییەکەی ئاراستەی پەرلەمانتارەکان کردووە، بەڵام هێندە تێبینمان کردبێت ئەستەمە ئەو پەرلەمانتارانە بگەڕێنەوە، چونکە ئەو داواکارییەی رێکخەری گشتی زیاتر وەکو خۆڕادەستکردنێک دەبینن نەوەک پابەندبوونێکی حیزبی. \" هاوپەیمانیی هیوای کوردستانی ئەو فراکسیۆنانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانن و خاوەنی ١٥ کورسین و ٥ لەوان لە فراکسیۆنی گۆڕانن، ئەوانیش یوسف محەممەد، هوشیار عەبدوڵڵا، كاوە محەممەد، غالب محەممەد و بەهار مەحموود. رۆژی ٧ - ٩ - ٢٠٢٠ فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ جڤاتی نیشتمانی هەڵپەساردووە و داوایکرد گۆڕان لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە.", "summary": "رێكخەری گشتیی بزوەتنەوەی گۆڕان ماوەی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بۆ گەڕانەوەیان بۆ نێو بزووتنەوەکە. بەرپرسێکی بزووتنەوەکەش دەڵێت: \"هێندەی تێبینیمان کردبێت، ئەستەمە ئەو پەرلەمانتارانە پابەندی داواکارییەکەی رێکخەری گشتی بن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0804202136", "category": "kurdistan", "summary_length": 262, "article_length": 1030, "summary_token_count": 127, "article_token_count": 468}, {"article": "بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە کە قسەی بۆ رووداو کرد و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و پۆڵات تاڵەبانی ئامادەبوون، ' باس لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی کراوە.' تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ شتێک لەبارەی کۆبوونەوەکە و نێوەڕۆکەکەی رانەگەیێندراوە. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی رووداو کە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی لەسەر چەند پرسێک هاوڕابوون، بەڵام لەسەر بەشێکی زۆری کێشەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. تەواوی زانیارییەکان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی", "summary": "شەوی دووشەممە ١٢ - ٧ - ٢٠٢١، بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی لە سلێمانی کۆبوونەوە و ماوەی کۆبوونەوەکە سێ کاژێری خایاندووە. ئێستاش کۆبوونەوەکە کۆتاییهاتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1207202128", "category": "kurdistan", "summary_length": 156, "article_length": 554, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 248}, {"article": "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٨/١٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی (زانستی - وێژەیی - پیشەیی - ئیسلامی) بۆ ساڵی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد. بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یەک بە یەکی یەکەمەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە \"توانیویانە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری و ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم دەرچوون\". ١ - ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج - هه‌ڵه‌بجه - زانستی - كۆی گشتی نمره: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠ ٢ - له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود - هه‌ڵه‌بجه - زانستی - كۆی گشتی نمره: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠ ٣ - حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌ممه‌دره‌شید - هه‌ولێر - زانستی - كۆی گشتی نمره: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠ ٤ - ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر - دهۆك - زانستی - كۆی گشتی نمره: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠ ٥ - سارا بەدرخان محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر - وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧ ٦ - ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی - سلێمانی - وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧ ٧ - مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل - سلێمانی - خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره: ٨٧٤ تێكڕا: ٩٧.١١ ٨ - حه‌سیبه جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان - هه‌ولێر - ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره: ٨٢٧ تێكڕا: ٩١.٨٩ ٩ - زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید - سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره: ٧٦٠ تێكڕا: ٩٥ ١٠ - میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه ساڵح - سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره: ٧٥٠ تێكڕا: ٩٣.٧٥ ١١ - له‌نجه هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان - سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره: ٦٢٩ تێكڕا:", "summary": "وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا یەکەمەکانی سەرئاستی هەرێمی کوردستان راگەیاند. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناخی دوازدەی ئامادەیی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1208202019", "category": "kurdistan", "summary_length": 238, "article_length": 1653, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 877}, {"article": "وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی ١٢ ـی ئایاری ٢٠٢٢، بڵاویکردەوە، هەسەدە لە سنووری کۆبانێوە بە هاوەن خاڵێکی سەربازیی بنکەی کۆپروباتی لە سنووری شارۆچکەی کارکامش لە پارێزگای دیلۆک لە باکووری کوردستان کردە ئامانج، بەو هۆیەوە چوار سەرباز و هاووڵاتییەکی سڤیل برینداربوون. هەمان رۆژ وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، وەڵامی هێرشەکەی هەسەدەیان داوەتەوە و ئۆپەراسیۆنێکیان بەناوەی \"تۆپبارانی سزادان\" دەستپێکردووە و تێیدا تۆپهاوێژەکانی تورکیا ناوچەکانی دەورووبەری کۆبانێیان تۆپباران کردووە و لە ئەنجامدا ٢١ شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیێندراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هێزەکانی وڵاتەکەی لە تۆپبارانکردنی ئەو ئامانجانەی کە لە ناوچەکەدا دەستنیشانیان کردبوون، بەردەوامن. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، گوندەکانی رۆژئاوای کۆبانێ تۆپباران کراون و ٣١ شەڕڤانی دیکە گیانیان لەدەستداوە. بەو جۆرەش ژمارەی ئەو شەڕڤانانەی لە رۆژی پێنجشەممەوە و لە ئەنجامی تۆپباران گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٥٢ کەس، ئەوە بە گوێرەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا. تاوەکو ئێستا فەرماندەیی هێزەکانی هەسەدە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو ئامارەوە بڵاونەکردوەتەوە. رۆژی ١٢ ـی مانگ، فەرماندەیی هەسەدە راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و رەتیانکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردبێتە سەر خاڵە سەربازییەکەی سنووری پارێزگای دیلۆک و سوپای تورکیایان تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە بۆ ئەوەی ببێتە پاساوێک تاوەکو هێرش بکەنە سەر رۆژئاوای کوردستان. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا هاتبووە، سوپای تورکیا ٢٩ گوندی لە کۆبانێ، عەین عیسا، منبج و شەهبا تۆپبارانکردووە و لە رێگەی ئەو جۆرە پیلانانەوە مەبەستییەتی هێرشی فراوان بکاتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.", "summary": "وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا و لە ئەنجامی تۆپبارانە بەردەوامەکان بۆ سەر پێگەکانی هەسەدە لە سنووری کۆبانێ، ٥٢ شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە، تاوەکو ئێستاش فەرماندەیی هەسەدە هیچ شتێکی لەو بارەوە بڵاونەکردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1305202223", "category": "kurdistan", "summary_length": 231, "article_length": 1582, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 711}, {"article": "رەمەزان بەکر، بەڕێوەبەری پرۆژە دەڵێت، \"کاتێک دەگوترێت هەڵپەڕكێ، گەنجەکانمان فێری پاڵپشتی و پشتگیریی یەکدی دەبن، چونکە دەبینن ئەگەر یەکێکیان هەڵە بکات، هەموویان شکست دەهێنن لە هەڵپەڕکێکەدا\". بەهۆی ئەوەی بەشێک لە گەنجانی سێواز و پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بە باشی هەڵپەڕکێ نازانن، هەندێکجار ئاهەنگی بووک گواستنەوە بەبێ هەڵپەڕکێ بەڕێوەدەچێت؛ ئەمەش هۆکارێکی کردنەوەی ئەو جۆرە خولانەیە. نەسرین یوکسەل، بەشداربووی خول ئاماژە بەوە دەکات، \"سێ ساڵ لەمەوبەر دەستم بە هەڵپەڕکێ کرد. لەگەڵ کچەکان دەستم پێکرد؛ واتە سەرەتا لەگەڵ ئەواندا بووم. دوای فێربوون تێگەیشتم زۆر دواکەوتووم، بەڵام دواتر گوتم فێربوون تەمەنی بۆ نییە و درێژەم پێدا\". خولەکە بە بەشداریی ٢٣ راهێنەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی کولتووریی سێواز بەڕێوەدەچێت. ٦٣٢ کەس لەو خولەدا بەشدارییان کردووە. لە سێوازی باکووری کوردستاندا چەندین جۆر هەڵپەڕکێ هەن، گرنگترینیان هەڵپەڕکێی عەبدوڕەحمانیی پێدەگوترێت.", "summary": "پرۆژەیەکی فێربوونی هەڵپەڕکێ لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان بە دروشمی \"با هیچ ئاهەنگێک بێ هەڵپەڕكێ بەڕێوەنەچێت\" کراوەتەوە؛ هاونیشتمانیان بەشداری دەکەن و خۆیان فێری هەڵپەڕكێ جۆراوجۆرەکانی باکووری کوردستان دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1212202125", "category": "kurdistan", "summary_length": 214, "article_length": 865, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 420}, {"article": "ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ - ١٠ - ٢٠٢٠، د، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەگەڵ ئولیڤی دیکیوتینی، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە، کۆنسوڵی فەرەنسا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، کە وەک دەستپێشخەری و هاوکاریی بۆ پارێزگای دهۆک ١٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری جیاواز تەرخانکردووە، کە ٥٠٠ هەزار کەس لە سنووری پارێزگاکە و ٦٠ هەزار قوتابی لە کەرتی جۆراوجۆر سوود لەو هاوکارییە وەردەگرن. ئەو هاوکارییەش بۆ پارێزگای دهۆک، بە گوتەی کۆنسوڵی فەرەنسا \"لە چوارچێوەی سەردانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دێت، کە لە ماوەی رابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو. \" لەبەرامبەردا پارێزگاری دهۆک سوپاسی هەڵوێستی حکومەت و خەڵکی فەرەنسای کرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییە و دەشڵێت \"ئێمە ئەو هاوکارییە هەرگیز لەبیرناکەین\" هیواشی خواست کە پرۆژەکە سەرکەوتوو بێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە. ئەو هاوکارییە لە رێگەی ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی جێبەجێدەکرێت و لە رێگەی ئاژانسی ئەڵمانی لە ماوەی سێ مانگدا جێبەجێدەکرێت و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری جیاوازدا لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدرێن", "summary": "ئەمڕۆ کۆنسوڵی فەرەنسا و پارێزگاری دهۆک کۆبوونەتەوە و بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکەش، فەرەنسا بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ١٧ ملیۆن و ٧٦٤ هەزار دۆلار هاوکاری پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1110202011", "category": "kurdistan", "summary_length": 200, "article_length": 1043, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 491}, {"article": "لەنێو پزیشکی دادی هەولێر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، \"بێسەروشوێنی بوونی تەرمی دانەر کەسەرێکی زۆر گەورەبوو، سوپاس بۆ خودای گەورە ئەمڕۆ بەیانی لە دەوروبەری کاژێر ٧: ٠٠ تەرمەکە لەلایەن کرێکارێکەوە دۆزرایەوە. \" بە گوتەی ئومێد خۆشناو، بەیانیی ئەمڕۆ کاتێک کەسێک بەناوی \"ئاری دەچێتە کرێکاری، ئاسەواری شتێک دەبینێت و بەدوایدا دەگەڕێت، لە ئەنجامدا پۆلیس و بەرگریی شارستانی لێ ئاگادار دەکاتەوە، دوای گەڕان لە ناوچەکە، جلوبەرگی دانەر و بەشێک لە جەستەی، کە کەللەی سەریەتی دەدۆزرێتەوە، ئێستا رێکارە یاساییەکان و شیکارییەکان گیراونەتە بەر. \" ئاری مەهدی، ئەو کرێکارەی کە تەرمەکەی دۆزییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لەگەڵ هاوەڵزاواکەم دەچووم بۆ سەر کار، کاری کرێن دەکەم، بینیمان لەنزیک قامیشەکان کەللەسەرێک کەوتبوو، نزیکبووینەوە و تەماشامان کرد سەری منداڵێک بوو و نزیک بوو لە ئەو. دواتر باوکی دانەر هات و تەماشای کرد، پاشان جلوبەرگ و هەندێک ئێسکیان دۆزییەوە. \" پەیامنێری رووداو لە ئاری پرسی، چۆن بیرت بۆ ئەوە چوو کە تەرمەکە تەرمی دانەر بێت، ئەو گوتی، \"هەر لە دڵمان بوو، بەڕاستی خەم و خەفەتی نەبینینەوەی ئەو منداڵە بۆ هەموومان گەورەبوو. \" دەشڵێت، کاتێک بینیویانەتەوە سەری موی پێوەمابوو و بەشێوەیەک بوو کە دەستی کەوتبووە ژێر خۆی. سەبارەت بە دڵنیابوونەوەش لە تەرمەکە، پارێزگاری هەولێر گوتی، \"دوای دڵنیابوونی باوکی، ١٠٠ % دڵنیابووەتەوە کە ئەوە، بنەمای دیکەش مەسەلەی تەمەنە، منداڵە و ناسکە، رەنگە لەگەڵ فشاری ئاو و ئەو مەودایەی کە رۆیشتووە، هەموو جەستەی نەماوە و تێکچووە، بەڵام دوای دڵنیابوونی باوکی لە جلوبەرگەکانی، ١٠٠ % دڵنیابووەتەوە ئەوە، تەمەنەکەش هەمان تەمەنی دانەر بووە. \" ئومێد خۆشناو گوتیشی، \"دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان لە پزیشکی داد، تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە، ئێمەش وەکو کەسوکاری ئەو بەشداری لە رێوڕەسمی ناشتنەکەی دەکەین لە قوشتەپە. \" پارێزگاری هەولێر سوپاسی هەموو تیمەکان و رێکخراوەکان و کەسانی خۆبەش و خەڵکی ناوچەکەی کرد کە لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا لە گەڕان بەدوای تەرمی دانەر بەردەوام بوونە. ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەدا \"دۆزینەوەی تەرمەکەی بەشێک لە خەمی ئێمە وەکو ئیدارە و کەسوکارەکەی بە تایبەتی دایک و باوکی کەمدەکاتەوە کە بە دڵنیایەوە کارەساتێکی زۆر گەورەبوو. جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە کاک نەبەز و خانەوادەی هەموو قوربانییەکان دەکەین، ئەوانە کەسوکاری ئێمەبوون، خوای گەورە سێبووری هەموو لایەک بدات. \" هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا نەبەز ساڵح، باوکی دانەر سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان و کەسوکارەکەی و پارێزگار و تەواوی دەزگاکانی حکومەتی کرد و رایگەیاند: \"بەڕاستی پێمانەوە ماندوو بوون و ئەرکێکی زۆریان کێشا. \" نەبەز ساڵح گوتیشی، \"پرسە تەنیا لە ماڵی ئێمە نەبووە، چونکە دانەر بووە هی هەموو کوردستان. سوپاسی هەموو لایەکتان دەکەم، سوپاسی دەزگا ئەمنییەکان دەکەم، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوخەممان بوونە، سوپاسی تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەم، دەستخۆشی لە راگەیاندنەکان دەکەم و سوپاسی هەمووتان دەکەم. \" تەرمی دانەر دوای ئەوەی لەنێو بەرماڵێکدا برایەوە ماڵەوە بۆ لای دایکی، لە گۆڕستانی قوشتەپەی خواروو بە خاک سپێردرا.", "summary": "دوای نزیکەی ٦٠ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی تەرمی دانەری ١٠ مانگ، ئەمڕۆ شەممە ١٢ - ٠٢ - ٢٠٢٢، تەرمەکەی لە گوندی سۆربەش دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا، دوای دڵنیابوونەوەی ١٠٠ % ـیش، تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1202202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 211, "article_length": 2784, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 1285}, {"article": "دلێر عەبدوڵڵا، دانیشتوویێکی گوندی پەلکانە دەڵێت، \"ئەوان لەسەر زاری راکان سەعید گواستوویانەتەوە کە گوایە فەرمانی بە هێزەکان کردووە رێگە نەدەن مەڕ و ماڵاتیش ئاو بخۆنەوە، هەموو کەرەستەکانمان هەڵگرتووە و دەڵێن، ' رێگە نادەین تۆو بکەن و تەنیا بە مەرجێک نەبێ کە زەوییەکان لەگەڵ عەرەب دابەش بکەن ' و ئێمەش، ' دەڵێین ئەوە بە چاوی خۆتان نابینن '. \" تیمەکانی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک کە بۆ رووپێوی نێردراونەتە ئەو چوار گوندە، سوڵح و دابەشکردنی زەوییەکان لە نێوان کورد و عەرەب بە تاکەچارەسەر دەزانن. زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک دەڵێت، \"ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ بەو تێڕوانینەی هەمانە ئەم بابەتە پێویستی بە چارەسەرە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک بۆ ئاساییکردنەوەی ئەو دۆخەی هەیە، واتا رێککەوتن بکرێت و ئەمەش پێشووتر داواکاریی بەشێکی زۆری جووتیاران بوو\". شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری سەرکەوتوو لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، \"من لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر ئەو بابەتە قسەمان کردووە و لە هەوڵداین، ئەو بەڵێننامانە حسابی بۆ نەکرێت و خەڵکی دەستبکەنەوە بە کێڵانی زەوییەکانیان و هیچ بەربەستێکیان لە پێش نەمێنێت، چونکە ئەوە مافی خۆیانە و ئەوانە خاوەنی رەسەنی ئەو زەوییانەن و پێشتریش رێککەوتن کرابوو لەگەڵ بەغدا کە خاوەنی رەسەنی زەوییەکان بتوانن زەوییەکانیان بکێڵن تا ئەو کاتەی کێشەکانیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێ، بۆیە کاردەکەین ئەو بەڵێننامانە هەڵبوەشێننەوە و خەڵکی بگەڕێنەوە سەر کاری خۆیان و بتوانن زەوییەکانیان بکێڵن\". ئەگەر لە ماوەیەکی کەم کێشەی ئەو چوار گوندە چارەسەر نەکرێ، ئەو جووتیارە کوردانەی تاپۆی رەشی زەوییەکانیان هەیە، ئەمساڵ ناتوانن کشتوکاڵ بکەن و رەنگە ناچاربن لەمەودوا موڵک و داهاتی کشتوکاڵییان بەنیوە لەگەڵ هاوردەکان بەش بکەن.", "summary": "ماوەی هەفتەیەکە هەمەڕی سوپای عێراق لە گوندەکانی پەلکانە، شەناغە، سەرشاخ و گابەرەکان جێگیرکراون و چاودێریی جووتیارانی کورد دەکەن. بەڵێننامەش بە جووتیارانی کوردی چوار گوندی سەرگەڕان پڕکراوەتەوە کە نابێ کشتوکاڵ بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2211202128", "category": "kurdistan", "summary_length": 214, "article_length": 1552, "summary_token_count": 94, "article_token_count": 734}, {"article": "وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری کیای بارهەڵگر و تۆیۆتان. بەهۆی ئەوەی لە چرای سووری ترافیک ناوەستن، ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاکە خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەدا و بەهۆیەوە بارهەڵگرەکە وەردەگەڕێت. فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، \"زیانی گەورە لە ئەنجامی رووداوەکە نەبووە، بەڵام زیانی ماددی هەبوو. \" گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئامۆژگاری بۆ شۆفێرانیش هەیە و نووسیویەتی، وەستان لە چرای سووری ترافیک لە سێ خولەک تێپەڕناکات، بەڵام لێدانی کە لێدانە لە یاسا، لەوانەیە وابکات نەک سێ خولەک دوابکەویت، \"بەڵکو لەوانەیە هەر نەگەیت و گیانلەدەست بدەیت. \" لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ئەوە دووەم رووداوی هاتووچۆی تۆمارکراوە لە سنووری پارێزگای هەولێر. دوێنێ شەممە کاژێر ١٢: ٣٠ خولەکی نیوەڕۆ تانکەرێکی هەڵگرتنی بەروبوومە نەوتییەکان گڕیگرت.", "summary": "بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە چوارڕێیانی مەخموور لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتریی هەولێر، دوو ئۆتۆمبێل بەهۆی نەوەستانیان لە چرای سووری ترافیک تووشی پێکدادان بوون. هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، \"هەردووکیان هۆکاری رووداوەکە بوون. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/250420216", "category": "kurdistan", "summary_length": 209, "article_length": 788, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 386}, {"article": "سەعدی ئەحمەد پیرە لە میانی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر ٠٨: ٠٠ ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە شاهۆ ئەمین پێشکێشی دەکات، باسی لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و گوتی: \"لە سیستمێکی فرەحیزبی و پەرلەمانییدا ئەوە ئیشی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانە پێکەوە بڕیار بدەن کێ ببێتە سەرۆککۆمار، نەوەک بەڕێز موقتەدا سەدر\". ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گوتیشی: \"پێموایە ئەو رێککەوتننامە یەکلایەنەی کە لەلایەن هەڤاڵانی پارتییەوە واژۆکراوە رێککەوتنامەیەکی خراپە و بووەتە هۆی ئەوەی ماڵی کورد دابەشبکات، لە هەمانکاتدا کاردانەوەی لەسەر پەرتکردنی ماڵی شیعەش دەبێت\". سەعدی پیرە هەروەها باسی لەوەش کرد، \"هیچ لایەنێک ٢٢٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بۆ نابرێتە کۆبوونەوەی پەرلەمان و گوتیشی: \"یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان کە کلیلی دەستپێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنە بە ٢٢٠ ئەندامەوە دەستپێدەکات، هەر لایەنێک مسۆگەر نەبێت ٢٢٠ ئەندام دەباتە ژوورەوە بە دڵنیاییەوە هەوڵدەدات کە ئەو کۆبوونەوەیە سەرکەوتوو نەبێت\". رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تاوەکو ئەمڕۆ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکنەهێندراوە و کوردیش بە چەند بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار دەکات. ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێیوایە چارەسەریی بنەڕەتی ئەوەیە یەکێتی و پارتی بگەنە یەک بەربژێری هاوبەش بۆ سەرۆککۆماری عێراق و سەبارەت بە هەبوونی دەرفەتی رێککەوتنی نێوانیشیان گوتی: \"خولەکێکیش بۆ بڕیاردانی سیاسەت گرنگە و هەموو کات ئەو دەرفەتە هەیە و هیوادارین سەرکەوتوو بین و هەوڵیش بۆ ئەوە هەیە\". ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی باسی لەوە کرد کە ململانێیان لەگەڵ پارتی نابێت کاربکاتە سەر هەرێمی کوردستان و دۆخی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان. سەعدی ئەحمەد پیرە باسی لە هەوڵەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد کە رێبەری رەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان کاری جیدی بۆ دەکەن و گوتی، موقتەدا سەدر هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆچوونیدا رووینەداوە و گوتیشی: \"سەدر و هەولێر سەرکەوتوو نەبوون لە هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق. \" لە کۆتایی قسەکانیدا، سەعدی پیرە باسی لەوە کرد کە ئەوان دانیشتن لەگەڵ سەدر رەتناکەنەوە و دەڵێت: \"سەدر پێشتر بڕیاری خۆی داوە، لەگەڵ لایەنێک بۆ گۆشەگیرکردنی لایەنێکی دیکە کاخەزێکی واژۆ کردووە، بێ ئەوەی لێی بپرسێت کە یەكێتی رازییە لە ناوەڕۆکەکەی یان نا\".", "summary": "سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەردانیان بۆ بەغدا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بەغدا بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1503202230", "category": "kurdistan", "summary_length": 152, "article_length": 2167, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 1000}, {"article": "ئەو کەسە، کە ناوی وەزیر تەیبە و خەڵکی گوندی سیتەی سەر بە ناحیەی شیلادزێیە، شەوی رابردوو تەرمەکەی لە نزیک رووباری ئاڤاشین دۆزراوەتەوە. میقداد یوسف، کە موختار گوندى سیتەیە و ئامۆزاى وەزیرە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"کاژێر دووی شەو گوێمان لە دەنگی تەقە بوو، بەرەو شوێنی دەنگی تەقەکان چووین، لەوێ تەرمی وەزیرمان دۆزییەوە، تەرمەکەمان هەڵگرتەوە و هێنامانەوە شیلادزێ و بە خاکمان سپارد\". سەبارەت بە هۆکاری کوشتنی وەزیر و ئەو لایەنەی تەقەی لێکردووە، میقداد گوتی: \"ئێمە لەوە دڵنیاین لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە تەقەی لێکراوە، بەڵام نازانین لەسەرچی و بۆچی تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە\". میقداد دەڵێت داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە، هۆکاری کوشتنی ئامۆزاکەی ئاشکرا بکەن، بۆیە جارێ پرسەی بۆ دانانێن. موقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک بە رووداوی راگەیاند ئاگادارى ئەو رووداوەن و دەستیان بە لێکوڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.", "summary": "تەرمی هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، لەسەر رووباری ئاڤاشین لە سنووری ناحیەکە دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەڵێن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2710202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 189, "article_length": 837, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 399}, {"article": "لە دوای ئەوەی تورکیا لە ٢٣ ـی مانگی رابردوو ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسکە - چڕنووکی هەورەتریشقەی دەستپێکرد، دوو گوند چۆڵکران کە یەکێکیان گوندی چەلکا کریستیانا بوو. ئەو ئافرەتە بەتەمەنە ئێستا ئاوارەی کۆمەڵگەی بێرسڤێ بووە لە زاخۆ. مەرتە هەوڵ و کۆششی شەش ساڵی رابردووی لە گوندەکەی بەباچوو و تەنیا دوو قازی بۆ جێماوە کە بە کوڕی خۆی ناویان دەبات. ئەو ئافرەتە بەتەمەنە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"کاتێک چوومە چەلکێ هەموو شتێکم بۆخۆم کڕی و دڵم خۆش بوو، بەڵام تورکیا و پەکەکە هاتن و رامان کرد، هەموو شتەکانمان لەوێ جێهێشت. لەوێ هەموو شتێکم هەبوو، دوو مانگ بوو کەلوپەلی نوێم بۆ مەتبەخەکەم کڕیبوو، بەڵام بەجێمهێشتن. \" مەرتە لەگەڵ هاوژین، بووک و نەوەکانی کە هەشت کەسن نزیکەی هەفتەیەکە لە ماڵی کچەکەی دەژین، کوڕەکەیشی لەگەڵ مەڕوماڵاتەکەیانە لە گوندەکانی دەوروبەری کانی ماسێ. ئەوان چاویان لە باشتربوونی رەوشی ناوچەکەیە تاوەکو بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. هاوژینەکەی بە رووداوی گوت، لە گوندی چەلکێ بوون، بەهۆی بۆردوومانەوە هەڵاتوون، بۆردوومانەکە ئەوەندە لێیانەوە نزیکبووە، شووشەی پەنجەرەی ماڵەکەیان هەمووی شکاوە. بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە، ١٩ خێزان لە گوندی چەلکێ کریستیانان ئاوارەبوون، زۆربەیان لە کۆمەڵگەی بێرسڤێ لە زاخۆ نیشتەجێبوونە و بەشێکی دیکەیشیان چوونەتە دهۆک.", "summary": "ئەو ژنە بەتەمەنەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دەیبینن، ناوی مەرتە خۆشابایە، تەمەنی ٧١ ساڵانە و کریستیانە، ئەو لە ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی شەڕی داعشەوە لە قەزای تلکێف لە دەشتی نەینەوا ئاوارەی گوندی چەلکێ بوو لە کانی ماسێ، ئێستاش بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە دیسان ئاوارەبووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1405202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 260, "article_length": 1172, "summary_token_count": 128, "article_token_count": 548}, {"article": "عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رۆژی هەینی ٠٤ - ٠٢ - ٢٠٢٢ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستبەسەرکردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە شارۆچکەی تەقتەق ژنەکەی خۆی کوشتووە و دواتر خۆی ونکردبوو. دەشڵیت، \"تۆمەتبار لەو ماوەیەدا چەند جارێک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی گۆڕیوە و بەردەوام هەوڵی خۆحەشاردانی داوە. \" عەلی جەمال قەدووری گوتیشی، \"دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار، بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ هەینی چوونەتە سەر شوێنەکەی و توانیان دەستبەسەری بکەن. \" بەگوتەی گوتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان، تاوانبار ناوی (ئـ، م، ح)ـە و لە دایکبووی ١٩٦٨ ە. لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە لە دادگەی تەقتەق سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای کەلار و بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای تاوانەکانی عێراق بەندکراوە، دواتر رادەستی پۆلیسی شارۆچکەی تەقتەق دەکرێتەوە.", "summary": "گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٧ ساڵ خۆی حەشارداوە، توانییان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە خێزانەکەی خۆی کوشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0402202216", "category": "kurdistan", "summary_length": 138, "article_length": 835, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 399}, {"article": "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە مەڕاسیمی دەستبەكاربوونی خاتوو ئەمەل جەلال - دا لە سەرۆكایەتیی دەستەی گەشتوگوزار، بەئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری پلاندانان ئامادەبووین، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنمان بۆ خاتوو ئەمەل جەلال لە کارەکەی خواست. جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، جەختمان لە گرنگیی كەڵك وەرگرتن لە دەرفەتەكانی کەرتی گەشتوگوزار كردەوە کە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتی گشتی و رەخساندنی ھەلی كار كە لە رابردوودا وەك پێویست بەهەند وەرنەگیراوە. ئەمەل جەلال، سەرۆکی نوێی دەستەی گەشتوگوزار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەمڕۆ وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووم و سبەی دەستبەکارەکانم دەکەم و لە داهاتووشدا پلان و پرۆگرامی باشمان بۆ دەستەکە دەبێت. \" سەرۆکی نوێی دەستەی گەشتوگوزار دەستخۆشی لە ستافی پێشووی دەستەی گەشتوگوزار کرد کە \"ساڵانێکە لە خەمی ئەو دەستەیەدابوون\". - خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە لە سلێمانی - خاوەنی بڕوانامەی بەکالیۆرۆسە لە زانکۆی سلێمانی - ساڵی ١٩٨٢ لە کۆمەڵەی رێکخستنی رەنجەدەران کاریکردووە - ٢٠٠٥ ئەندامی رێکخراوی کچان و ژنان بووە لە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان - ٢٠١٠ بەڕێوەبەری گشتیی بووە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران - ٢٠١١ ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بووە لە هەرێمی كوردستان - چەندین ساڵ راهێنەربووە لە بواری مافەکانی منداڵان و ژنان مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی ئەمەل جەلال وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی ئەمەل جەلال وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار", "summary": "بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری پلاندانان، ئەمەل جەلال وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2010202012", "category": "kurdistan", "summary_length": 188, "article_length": 1467, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 659}, {"article": "ئەندام جەباری یەکێکە لەو ٦٠٠ وانەبێژە کوردەی، پەروەردەی کەرکووک بێبەشی کردوون لەبوونیان بەگرێبەست. ئەو مامۆستا کوردە بە رووداوی راگەیاند: \"ئێستا بڕیار دراوە ٦٠٠ ناویش لەو ١٥٠٠ کەسەش کە بۆ کورد دانراوە دەرکرێ، واتا ١٠ هەزار ناو دێتەوە ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ کەسی کوردی تێدایە\" بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق ١٠ هەزار و ٥٥ وانەبێژ لەکەرکووک دەکرێنە گرێبەست. زیاتر لە ٨ هەزاریان لەنەتەوەی عەرەبن، پشکی خوێندنی کوردی ١٦٠٠ گرێبەستبوو، بەڵام بەهۆی مەرجێکی وەزارەتەکەوە کە پێویستە فەرمانی وانەبێژی ٢٠١٩ یان هەبێت لەو ١٦٠٠ ـەش ناوی ٦٠٠ وانەبێژی کورد لابراوە لەکاتێکدا رێژەی ٤٠ % ـی ئەو گرێبەستانە بەر حەویجە کەوتوون. پەروین فاتیح، بەرپرسی یەکەی سەرپەرشتیاریی بنەڕەتی خوێندنی کوردی و ئەندامی لیژنەی گرێبەست بە رووداوی راگەیاند\"حەویجە ٤ هەزار کەسی بەرکەوتووە، بەس خوێندنی خێرا کە سەر بەحکومەتی فیدراڵە نزیکەی ٣ هەزار کەسن، پشک دراوەتە ئاوارەکان، کابرایەک لەباشورەوە هاتووەو ئاوارەیە لێرە پشکی هەیە، تەنیا خوێندنی کوردی توانیمان ١٦٠٠ کەس بنوسین، بەڵام بەپێی رێنماییەکان دەڵێن تەنها ٢٠١٩، ئێستا ئەوەی کێشەی نییە ٩٠٠ کەسن\". بەرپرسانی پەروەردەی کەرکووک رەتیدەکەنەوە، بەگرێبەستکردنی وانەبێژان لەسەر بنەمای نەتەوە بێت و دەڵێن\"هەر وانەبێژێک فەرمانی ساڵانی پێشتری هەبێ و پشتگیریی بەردەوامبوونی هەبێت لەدەوامکردن، دەکرێتە گرێبەست و لاری نەبوونی بۆدەکرێت، هەر وانەبێژێک فەرمانی کارگێڕی هەبێ دەیگرێتەوە، کەفەرمانی نەبێ نابێ، چارەسەری هەموو ئەوانەمان کردووە بۆ هەموو بەشی خوێندنەکان\". عەبد عەلی حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتیی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند \"لەسەر بنەمای نەتەوەکان نییە ئەوان وانەبێژی پەروەردەی کەرکووکن، خوێندنی تورکمانی و کوردی و خوێندنی پیشەیی و خێراش دەگرێتەوە\". ئەم جیاوازییەی ژمارەی گرێبەستی وانەبێژان لەنێوان پێکهاتەکان لەکاتێکدایە ساڵی رابردووش لەدامەزراندنی ٢٩٠٠ مامۆستا ١٦٠٠ یان بەر عەرەب کەوتن و تەنیا ٦٠٠ دەرچووی کورد لەکەرکووک دامەزرێندران.", "summary": "لە کەرکووک ١٠ هەزار و ٥٥ وانەبێژ دەکرێنە گرێبەست، ٨ هەزاریان عەرەبن. زۆربەی گرێبەستەکان دراونەتە حەویجە، کورد لەمە ناڕازین دەڵێن غەدرمان لیکراوە. بەڵام بەرپرسانی پەروەردەی کەرکووک رەتیدەکەنەوە بەگرێبەستکردنی وانەبێژەکان لەسەر بنەمای نەتەوەیی بووبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0408202124", "category": "kurdistan", "summary_length": 250, "article_length": 1742, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 813}, {"article": "رۆژی یەکشەممە شوان داودی، سەرپەرشتیاری پێشووی \"دەزگای میدیایی کەرکووک\"ی یەکێتی رایگەیاند یەکەم کەسە لەسەر ئاستی یەکێتی و راگەیاندنەکەی و کەرکووکیش بەهۆی رووداوەکانی ٨ی تەمموزی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە، فەرمانی دەرکردنی دەربچێت. بەڵام مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ - ٧ - ٢٠٢١ بڵاوی کردووەتەوە و قسەکانی داودی بە کۆمەڵێک قسەی \"ناڕاست\" و \"چەواشە\" ناودەبات. لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، لە دوای کۆنگرەی چوارەوە هەیکەلی مەکتەبی راگەیاندن بە دوو شێوە رێکخراوەتەوە، بەشێکیان بە هەڵبژاردن و بەشێکیان کەناڵە مەرکەزییەکانن و دوای پەسندکردنی سیڤییەکانیان لەلایەن کارگێڕی مەکتەبی سیاسییەوە، بڕیاری دەستبەکاربوونیان بۆ دەرچووە. بەپێی روونکردنەوەکە دوو کەس (شوان داودی و عیماد مەلا ناسیح) سیڤیان پێشکەشکردبوو بۆ سەرپەرشیاری دەزگای میدیایی کەرکووک، سیڤییەکەی عیماد مەلا ناسیح پەسندکرا و لە رۆژی ٢ - ١١ - ٢٠٢٠ بڕیاری دەستبەکاربوونی دەرچوو: \"بەڵام شوان داودی هانای بۆ ئەو بەرپرس و ئەم بەرپرس برد، بۆ ئەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوابخات، بۆیە بە رەچاوکردنی دۆخی ئەوکاتی یەکێتی بڕیارەکە سڕکرا\". سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دوای رووداوەکانی ٨ی تەممووز، لە روونکردنەوەکەی یەکێتیدا هاتووە: \"ئێستا کە دەرفەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یەکێتی لەبارە، بڕیاری لەکارلادانی شوان داودی و دەستبەکاربوونی عیماد مەلا ناسیح پەسندکرا\". مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رەخنە لە شوان داودی دەگرێت و دەڵێت: \"ئەو هاشوهوشە ئیعلامییەی شوان داودی دەستی داوەتێ، دوور لە هەموو ئوسوڵێکی حیزبییە، کە کادیری یەکێتی پێی دەناسرێتەوە، دەریدەخات بڕیاری رەتکردنەوەی سیڤییەکەی لە کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پاشان بڕیاری لادانی لە رۆژی ١٧ - ٧ - ٢٠٢١ کارێکی حیزبی دروستە، چونکە لە کادیری حیزبی ناوەشێتەوە ئەو هەڵایە دروست بکات\". لە کۆتایی روونکردنەوەکەی مەکتەبی راگەیاندندا هاتووە: \"بەداخەوە بەڕێز داودی بە چەواشەکارییەوە مەسەلەکە پەیوەست دەکات بە تەکلیفی مەڵبەندی کەرکووک، پاکتاو و دەرکردنی حیزبییەوە، کە ئەمانە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە\".", "summary": "مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی لەکارلادانی شوان داوی، بەرپرسی پێشووی دەزگای میدیایی کەرکووک دەدات و دەڵێت بڕیاری لەکارلادانی شوان داودی لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ دەرچووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی بڕیارەکە سڕکرابوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1907202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 256, "article_length": 1845, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 855}, {"article": "شڤان حەداد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٥ جۆر چەقۆم بە نەخشی جیاوازەوە دروستکردووە. لەم دواییانە بەرهەماکانم زیاد کردووە. چەندین جۆری چەقۆ و تەوەر دروستدەکەم، دروستکردنی هەر بابەتێکم لانیکەم سێ رۆژی پێویستە، چونکە دروستکردنەکە پێویستی بە چەندین قۆناخی جیا جیا هەیە، دوای تەواوبوونی بە ئامێری تایبەت لەسەر چەقۆکان نەخشێکی تایبەت بەخۆمی لێ دەدەم. \" ئەو گەنجە باس لەوەش دەکات، \"دەست پێکردنم بۆ ئەم کارە چەند پەیامێک و ئامانجێکی تێدایە، ئامانجەکەم ئەوەیە کە دەکرێت لەم رێگەیەوە ژینگە بپارێزین و لە داهاتووش پەرە بە کارەکەم بدەم و پرۆژەکەش گەورەتر بکەم، دەمەوێت بەرهەمەکانم وەکو براندێکی کوردی بناسێنم و دەستبکەم بە بازاڕکردنی هەم لەنێوخۆی هەرێمی کوردستان و هەم هەناردەی دەرەوەش بکرێت. تاوەکو ئێستا هیچم لێی نەفرۆشتووە. \" ئەو گەنجە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی بۆربەرین و پارچەکانی دیکەی ئاسن کە بۆ دروستکردنی چەقۆ گونجاون. ئاماژە بەوەش دەدات، \"پەیامم بۆ گەنجان ئەوەیە کە دەتوانن بەشێک لە کاتەکانیان بۆ دروستکردنی کاری دەستی جیاواز بەکاربهێنن و پەرە بە خۆیان بدەن و کاری جیاواز ئەنجامبدەن. \"", "summary": "شڤان حەداد، گەنجێکی شاری زاخۆیە و زیاتر لە ٢٢ ساڵە کاری ئاسنگەریی دەکات، ئەو نزیکەی سێ ساڵە دەستی کردووە بە دروستکردنی چەندین جۆری چەقۆ بە شێوازێکی جیاواز و تایبەت بە خۆی کە نەخشەکەی جیاوازە و لە براندی دیکەدا نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/120320225", "category": "kurdistan", "summary_length": 215, "article_length": 1008, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 468}, {"article": "ئاکەد موراد، بەربژێر دەڵێت، \"ریکلاممان لە ئاستی راگەیاندن و لە ئاستی هەندێک شوێنی میدیایی بەردەوامە، بەڵام وەکو پۆستەر لەنێو شەقام و شوێنەکان، بەمزووانە بڵاویان دەکەینەوە\". سەنا یەعقووب، بەربژێر ئاماژەی بەوە کرد، \"عێراق لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ دەستوورێکی دانابوو کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا چەسپابوو، بەڵام بەداخەوە ئەو دەستوورە تێیدا جێبەجێ نەکرا، ئێمە دەچین شەڕی ئەو مافانە دەکەین و بەرگری لە مافە دەستوورییەکان دەکەین، حەز دەکەین ئەو مافانە لە دەستووردا هەن جێبەجێ بکرێن\". تاوەکو پێش ساڵی ٢٠٠٣ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کریستیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوون، بەڵام ئێستا بەگوێرەی ئامارەکانی پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق، ژمارەیان بۆ ٣٠٠ هەزار کەس کەمی کردووە. رۆما عەزیز، بەڕێوەبەری قوتابخانە جەخت لەوە دەکاتەوە کە \"ئەم هەڵبژاردنە وەکو هەڵبژاردنەکانی دیکە گرینگیی خۆی هەیە و لەم هەڵبژاردنەشدا بەشداری دەکەین\". کریستیان لە هەموو عێراق لە یەک بازنەی هەڵبژاردن دەنگ دەدەن، واتە هەر کریستیانێک دەتوانێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی دەنگ بدات، بەربژێرەکان بەسەر شەش پارتی سیاسیدا دابەش بوون، هەروەها ١٠ بەربژێری سەربەخۆیان هەیە، بە تێکڕاش کریستیانەکان لە پێنج پارێزگا کورسی کۆتایان بۆ دانراوە.", "summary": "سیمای شارۆچکەی عەنکاوە پێچەوانەی گەڕەکەکانی دیکەی هەولێر کەمتر بە پۆستەری بەربژێرەکان داپۆشراوە، کریستیانەکانی سنووری هەولێر بە هەشت بەربژێرەوە رکابەری دەکەن و خۆیان بۆ دوو هەفتەی کۆتایی ئامادە کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1409202124", "category": "kurdistan", "summary_length": 201, "article_length": 1098, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 504}, {"article": "رائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی گوت: \"لە یەکەمی رۆژی جەژنی قوربان، بە داخەوە ٤ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەری شاری هەولێر تۆمارکراوە، کە رووداوێکیان ئێوارەی دوێنێ بوو لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر. رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک روویدا، کە کەسیان لە ماڵەوە نەبوونە، پێویستە هاونیشتمانیان کە لە ماڵ دەردەچن، ئامێرە کارەباییەکانی وەکو موبەریدەو سبلیت بکوژێننەوە، چونکە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ کەوتنەوەی ئاگر، هەر دوێنێ مارکێتێک و ئۆتۆمبێلیکیش سووتان\". سەبارەت بە ئامارەکانی ١٩ رۆژی رابردووی ئەم مانگە، سەرکەوت کاڕەش گوتی: \"ئامارەکان کارەساتن، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، واتە لە ١ - ٧ تاوەکو ١٩ - ٧ - ٢٠٢١، ٨٨ رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە، دەتوانم بڵێم رێژەکە ٣٠ % زیادیکردووە، ئەوەی جێی سەرنج و هەڵوەستە لەسەرکردنە ئەوەیە، لە ماوەی ئەو ١٩ رۆژە، شەش هاونیشتمانی تەنیا بە ئاگر سووتاون و گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا پێشتر لە چەند مانگێکدا کەسێک یان دوو کەس دەبوونە قوربانی\". سەبارەت بە رووداوەکانی خنکانیش گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت: \"بە داخەوە لە ماوەی ئەو ١٩ رۆژە دوو کەس لە ئاودا خنکاون، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو کەسانەی دەخنکێن زۆربەیان هەرزەکارن تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵانە\". بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا، زیاتر لە ٧٨٥ رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان تۆمارکراون، لەکۆی ئەو رووداوانە ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٨ یان بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە بووە و ١١ کەسیش خنکاون و ٥١ کەسیش بریندار بوونە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی ١٩ رۆژی رابردوو بە کارەسات ناو دەبات کە لەو ماوەیە ٦ کەس بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت: رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بە رێژەی ٣٠ % زیادیان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/210720215", "category": "kurdistan", "summary_length": 249, "article_length": 1409, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 662}, {"article": "فەرەیدوون عەبدولقادر، سیاسەتڤان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پێشووی یەکێتی بە گەشبینییەوە باس لە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی کەسی یەکەمیان دەکات و دەڵێت، \"زۆر گەشبینم بەش بەحاڵی خۆم، پێموایە هەموو ئاماژەکان ئەوە نیشان دەدەن کە دەگەن بە رێککەوتن، من دوێنێ وەڵامی خۆم لە کاک مەسعود وەرگرتووەتەوە، وەڵامەکانی زۆر ئەرێنییە، ئەوەندەی ئاگاداری کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیم بڕیاریانداوە رێکبکەون، بافڵ تاڵەبانییش بۆ رێککەوتن چووە و بۆ موناقەشە نەچووە\". ئەنجامی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی نەک تەنیا باشووری کوردستان، بەڵکو عێراقیش چاوەڕێیەتی. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە دوایین کۆبوونەوەدا دوو پێشنیاز خراونەتەڕوو، یەکێکیان ئەوەیە کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بدرێتە پارتی و پۆستە وەزارییەکانیش بدرێن بە یەکێتی، پێشنیازی دووەمیش ئەوە بووە یەکێتی بەربژێرەکەی کە د. بەرهەم ساڵحە، بگۆڕێت. رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لە ماوەی رابردوودا لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار وایکردووە، پارتی بەربژێری خۆی هەبێت و یەکێتیش بەربژێری خۆی. جیاوازییەکە لەوەش قووڵترە؛ پارتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ سەدرییەکان و فراکسیۆنی سەروەری هەیە، ئەوەش بنەمای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بوو لە رۆژی ٩ی مانگی رابردوودا؛ یەکێتیش زیاتر لە چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە نزیکە. بەشی زۆری لایەنە عێراقییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، دەیانەوێت پارتی و یەکێتی بە یەک بەربژێر بەشداری لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بکەن. سەلام زوبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانیی نەسر رایدەگەیێنێت، \"ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی برایانی کوردە، کە خۆی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەنوێنێت بۆئەوەی لەسەر کەسێک بۆ سەرۆککۆمار رێکبکەون کە جێگەی رەزامەندیی هەموو لایەنەکان بێت و دواتر کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت، ئەمەش دەبێتە خاڵی دەستپێکردنی پێکهێنانی حکومەت. دیاریکردنی سەرۆککۆمار کە جێگەی رەزامەندی بێت، دەبێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی کەسایەتیی سەرۆکوەزیران\". لەبارەی هەمان کۆبوونەوە، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، \"ئومێدەوارین کۆبوونەوەیەکی باش بێت؛ پاش ئەوە مەکتەبی سیاسیی هەردوولا دابنیشن و بە شێوەیەک لە شێوەکان رێکبکەوین؛ ئەگەری زۆرە لەسەر بەربژێرێک کە لە هەردوولا نەبێت رێکبکەوین\".", "summary": "لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی کرد و کۆبوونەوە. ئامانجی کۆبوونەوەکە هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە سازان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بەهێزکردنی یەکدەنگیی کورد لە بەغدا، کۆبوونەوەکەش سێیەم کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بوو لەدوای هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە ١٠ی شوبات دوو پێشنیاز خراونەتەڕوو، کە ئاراستەیان بەرەو رێککەوتنە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1002202220", "category": "kurdistan", "summary_length": 392, "article_length": 2040, "summary_token_count": 174, "article_token_count": 924}, {"article": "موحسین شەمزینی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"کاژێر هەشتی ئەمشەو چوارشەممە ١٠/١١/٢٠٢١ لەسەر رێگەی نێوان گوندەکانی بێرسیاف و بیدۆد پاسێکی نەفەرهەڵگر لە رێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت، تەواوی سەرنشینەکانی کە هەشت کەس بوونە لەگەڵ شۆفێرەکەی بریندار بوون\". بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، \"برینی پێنج لە بریندارەکان سووک بووە و پێویستیان بە پزیشک نەبووە، چوار لە بریندارەکانیش گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە\".", "summary": "لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لەسەر رێگەی بێرسیاف بیدۆدی ئیدارەی سۆران هەشت سەرنشینی پاسەکە و شۆفێرەکەش بریندار بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1011202125", "category": "kurdistan", "summary_length": 126, "article_length": 513, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 230}, {"article": "رۆژی دووشه‌ممه ٢٤ - ٠١ - ٢٠٢٢ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له دادوه‌ر هنرى خوورى، وه‌زيرى دادى لوبنانى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان، ياريده‌ده‌رى ئه‌منيدارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى و ژماره‌يه‌ك له راوێژكاران پێكهاتبوو و به بانگهێشتێك بۆ به‌شدارى له يادى رۆژى دادوه‌ريى عێراقدا، سه‌ردانى به‌غدايان كردبوو. له بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە وه‌زيرى دادى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تيشك خرايه سه‌ر سيستم و دۆخى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاكان و لێكچوونيان له لوبنان و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بوارى هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنان و عێراق و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى يه‌كتر خرايه به‌ر باس، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرايه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌رى بنه‌ماى ده‌وڵه‌تدارييه. دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منى له عێراق و لوبنان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونەوەکە بووە، لەوباره‌يه‌وه شاندى لوبنانى پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى لوبنان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئێستاى ئابووريى وڵاته‌كه و قه‌يرانه‌كان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسيان له دەستپێشخه‌رييه‌كى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ پشتيوانيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنانى له دۆخى ئێستايدا كرد. نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى شانده‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به \"گرنگ له قه‌ڵه‌م دا\" و هيواى خواست هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان له بوارى دادوه‌ريدا پته‌وتر بكرێت؛ ئاماژه‌ى به رۆڵى ره‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تايبه‌تيش له بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى و بانكداريدا. دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و لوبنان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌ری ديكه‌ى کۆبوونەوەکە بوو.", "summary": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی لوبنانی بە سەرۆکایەتیی وەزیری دادی لوبنان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە چەند پرسێک کرد، لەوانەش دۆخی دەسەڵاتی دادوەری و دادگەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و لوبنان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2401202211", "category": "kurdistan", "summary_length": 215, "article_length": 1625, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 734}, {"article": "عەلی حوسێنی، بەرپرسی راگەیاندنی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"کاژێر ٨: ٣٠ی ئەمشەو شەممە ١١ - ٠٩ - ٢٠٢١ چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای داقووق هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی و سێ پۆلیسیان شەهید کرد\". عەلی حوسێنی گوتی، چەکدارەکان سەرەتا بۆمبیان بۆ پۆلیسی فیدراڵی چاندووە و دواتریش بە چەک هێرشیانکردووەتە سەریان، لەبەرئەوە \"سێ پۆلیس بە گوللە شەهیدبوون\". لەبارەی زیانەکانی داعشیش گوتی، لە شوێنەکەیان خوێنێکی زۆر رژاوە، بەڵام کوژراو و برینداریان جێنەهێشتووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی فیدراڵی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکە لە گوندی شبێجەی باشووری داقووق و نزیک چەمی رۆخانە روویداوە، \"داعشەکان تەقەیان لە خاڵێکی هێزەکانی لیوای ٢٠ی سەر بە فیرقەی ٥ ـی پۆلیسی فیدراڵی کردووە و بەنیشان شکێن سێ پۆلیسی فیدراڵی کراونەتە ئامانج. \" ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، سەرەتا دوو پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیان برینداربوونە، بەڵام دوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی داقووق گیانی لەدەستداوە.", "summary": "چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای داقووق هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و سێ پۆلیسیان کوشت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1109202130", "category": "kurdistan", "summary_length": 89, "article_length": 936, "summary_token_count": 40, "article_token_count": 425}, {"article": "هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک گەیێنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵە و ئاسەواری گوللە بەجەستەیەوەیە. بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ دەڵێت، دوای رێکاری یاسای تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکت سلێمانی دەکرێت. شەریف رەحیم، گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە رووداوی راگەیاند \"پیاوەکە لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ و نزیک بەنزینخانەی حەمید جاف بە تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە رووداوەکە خۆکوژیی بووە. \" گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ دەشڵێت \"بەداخەوە بەرلەوەی بگەیێنرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، تەرمەکەیشی دوای رێککارەکان رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە. \" ئەو کەسەی کە خۆی کوشتووە دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی بووە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، تەرمی پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ گەیێنرایە نەخۆشخانە کە ئاسەواریی گوللە لە بە جەستەیەوە دیارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0211202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 135, "article_length": 829, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 388}, {"article": "سەلاح حەسەن ناوی ئەو کارمەندەی نەخۆشخانەی قەڵایە کە بریندارکراوە، ئەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر ٠٢: ٠٠ ـی شەو بوو، سێ هاونیشتمانی چوونەتە پرسگەی نەخۆشخانەی قەڵا و گوتیان \"سەردانی کەسێکمان دەکەین لە ژوورەوەیە و تووشی کۆرۆنا بووە، لەو کاتەدا پێمگوتن دەمامک ببەستن، گوتیان پێمان نییە، منیش کارمەندێکی خۆمانم نارد دەمامک بهێنێت بۆیان، لەو کاتەدا هێرشیان کردە سەرم و لێیاندام. \" بە گوتەی ئەو کارمەندە، پۆلیسی پاراستنی نەخۆشخانەکە لەوێ بوونە، \"کەچی ئەو کەسانەیان دەستگیرنەکردووە، دوای ئەوەی لە منیاندا، سواری ئۆتۆمبێلەکەیان بوون و رۆیشتن. \" ئەو کارمەندەی نەخۆشخانەی قەڵا سکاڵای تۆمارکردووە و چاوەڕوانی پۆلیسە تاوەکو ئەو کەسانە دەستگیربکات. موقەدەم علی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ٢٢٩ کە تایبەتە بە بێڕێزیکردن بەرانبەر فەرمانبەر. \"", "summary": "شەوی رابردوو سێ هاونیشتمانی هێرشیان کردە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەی قەڵا و برینداریان کرد، ئەو کارمەندەی بریندارکراوە بە رووداوی گوت، لەسەر ئەوەبووە پێی گوتوون دەبێت دەمامک ببەستن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2404202114", "category": "kurdistan", "summary_length": 179, "article_length": 855, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 384}, {"article": "سەیرانگەی تەوسکە لە هەولێر نموونەی یەکێک لەو سەیرانگەیانەیە کە لەبری جوانیی سرووشتی بەهار و ژینگەی پاک و سەوزایی، بە پلاستیک و پاشماوە داپۆشراوە، زۆربەی شوێنەکانی ئەو سەیرانگەیە پڕن لە زبڵ و خاشاک. سەیرانگەکە نەک تەنیا پیس کراوە بەڵکو بەشێکی زۆری پێویستییەکانی ئەو شوێنانە لە کورسی و کەلوپەلی دیکە شکێندراون، داری ناوچەکەش بەشێکیان بڕدراونەتەوە. لەو سەیرانگەیە شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ نییە و زبڵ و پاشماوەکان لە لێواری شەقام و لەنێو سەیرانگەکە فڕێدراون. ئەوە تەنیا کێشەی ئەو سەیرانگەیە نییە و لە بەشێک لە سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەوشێوەیەیە. ئیدریس ئیسماعیل، پۆلیسی دارستانە لە سەیرانگەی تەوسکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"جگە لە پیسکردنی سەیرانگەکە، بەشێک لە خەڵکی پێداویستییەکانیشی دەشکێنن و تێکدەدەن. \" دەشڵێت، \"پۆلیسی دارستان نەبێت دۆخی ئەو شوێنە گەشتیارییانە خراپتریش دەبێت و پیستر دەکرێن. \" ساڵی رابردوو تۆڕی میدیایی رووداو بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گرنگیی پاراستنی ژینگە، لە ٠٦ - ٠٤ - ٢٠٢١ هەڵمەتێکی یەک هەفتەیی بە ناونیشانی # فڕێیمەدە بەڕێوەبرد، بەڵام پەیامی هەڵمەتەکە تەنیا بۆ هەفتەیەک نەبوو و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.", "summary": "کەمتر لە ٧٢ کاژێری دیکە زۆربەی سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان پڕ دەبن لە خەڵک و سەیرانکەران، بەڵام هێشتا پاشماوەکانی مانگ و ساڵانی رابردوویان تێدا کۆنەکراونەتەوە و دیمەنی ئەو سەیرانگەیانەیان شێواندووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180320224", "category": "kurdistan", "summary_length": 218, "article_length": 1071, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 496}, {"article": "د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەک بە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا لە هەرێمی دەستنیشان نەکراوە، بۆ رێگریکردن لە هاتنی ئەو ڤایرۆسەش سبەی یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی کۆدەبێتەوە و رێکار و پلانی نوێ دەگرێتەبەر. \" گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە دا، تاوەکو ئێستا رێکارەکان وەکو خۆیانن، پشکنینی کۆرۆنا لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە هەیە و ئەو کەسانەشی دەگەڕێنەوە یان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن دەبێت دوو هەفتە کەرەنتین بکرێن. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٢١ هەزار و ٨٧١ کەس کەرەنتین کراون و ٩٤٨ هەزار و ٧٣١ پشکنینیش بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون. بە کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان ١٠٣ هەزار و ٥٦٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە ٧٢ هەزار و ١٥٨ کەسیان چاکبوونەتەوە، ٢٨ هەزار و ١٧ کەسیان لەژێر چارەسەردان و سێ هەزار و ٣٩٠ تووشبوویش مردوون.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بۆ رێگریکردن لە هاتن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا پلانێکی نوێ دابنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0201202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 132, "article_length": 880, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 407}, {"article": "نەقیب رێژین ساڵح، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئافرەتێکیشیان لەنێودایە و شەش کەسی دیکەشن کە لە رەگەزی نێرن. ئافرەتەکە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە و بە رەچەڵەک عەرەبە. تۆمەتبارەکانی دەستگیرکراون دوو کەسیان بازرگانن کە یەکێکیان دانیشتووی شەقڵاوەیە و ئەوی دیکەیان دانیشتووی سنووری سلێمانییە. ئەو بازرگانەی خەڵکی شەقڵاوەیە، وەک رێژین ساڵح بە رووداوی گوت، بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی یاریدەرێتیی ئاسایشی (تەقتەق)ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر دەستگیرکراوە کە یەک کیلۆ و دووسەد گرام کریستاڵی پێبووە. ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن و ئەو ماددانەی بەکاریان هێناوە لە جۆری کریستاڵ و حەشیشە. ئێستا سەرجەم تۆمەتبارەکان کە ژمارەیان حەوت کەسە، بە فەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و بەپێی ماددەکانی ٢٦ و ٣٠ لە یاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان راگیراون.", "summary": "لە ماوەی ٢٠ رۆژدا لە سنووری کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و پێنج بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران کە یەکێکیان ئافرەتە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180420219", "category": "kurdistan", "summary_length": 171, "article_length": 997, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 446}, {"article": "وەستا فەرید، چوار ساڵ لەمەوبەر لە مەڵبەندی راهێنانەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سلێمانی ناوی خۆی تۆمارکردووە و بۆ ماوەی پێنج مانگ بێبەرامبەر خولی دارتاشی بینیوە و فێری پیشەکە کراوە، هەر لەسەر ئەرکی ئەو سەنتەرەکە کارگەیەکی بچوکی بە هەموو پێداویستییە پیشەییەکانەوە بۆ کراوەتەوە. وەستا فەرید کەریم کە سوودمەندی سەنتەری راهێنانەوەی ئیمێرجنسیە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، \"لەساڵی ٢٠٠١ ـەوە قاچی دەستکرد بەکاردێنم و لە ساڵی ٢٠١٦ ـەوە چوومە خولی سەنتەری راهێنانەوەی ئیمێرجنسی و بۆ ماوەی پێنج مانگ لە خولی فێربوونی دارتاشی بووم. ئێستا بوومەتە وەستایەکی باش، دووکانیان بۆ داناوم و زۆر دڵخۆشم کە دەتوانم بژێوی خێزانەکەم دابین بکەم\". سەنتەرەکە هەلی کاری بۆ زیاتر لە ٦٠٠ خاوەن پێداویستیی تایبەت رەخساندووە و زیاتر لە ٣٨٦ دووکانی پیشەگەری لە بوارەکانی (دارتاشی، پلاستیک، ئەلەمنیۆم، خەیاتی و سەراجی) و هەندێک کاری دیکە رەخساندووە. ئەو سەنتەرە لەساڵی ١٩٩٨ ـەوە لە سلێمانی دامەزراوە و لەو کاتەوە دەست یان قاچ یان پاڵپشتیی دەستکردی بۆ شەش هەزار و ٥٠٠ خاوەن پێداویستیی تایبەتی دروستکراوە و هەموو رۆژێکی هەفتەش بەشێک لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە سەردانیان دەکەنەوە بۆ چاککاری و توندوتۆڵکردنەوەی دەست یان قاچە دەستکردەکانیان. سەنتەرەکە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن رێکخراوی ئیمێرجنسیی ئیتاڵییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت. فارس حەمە، بەڕێوەبەری مەڵبەندی راهێنانەوەی ئێمرجنسییە لە سلێمانی، بە رووداوی راگەیاند، ٢٢ ساڵە سەنتەرەکەیان بەردەوامە لە کار و لە دوو بەشی سەرەکیدا کار دەکەن، ئەوانیش دروستکردنی دەست و قاچ و پاڵپشتی دەستکرد و دۆزینەوەی کارە بۆ ئەو کەسانەی کە پەلەکانیان بۆ دروستدەکەن، \"بودجەیەکی تایبەتیشمان بۆ ئەو کارانە بۆ دیاریکراوە\". مەحموود عەبدوڵڵاش ماوەی ٢٤ ساڵە پێی چەپی بەهۆی مینەوە لەدەستداوە و لەو سەنتەرە چەند جارێک پێی دەستکردی بۆ دروستکراوە. ئەو لە ساڵی ١٩٩٦ ـەوە پێی چەپی بەهۆی مینەوە لە شارۆچکەی پێنجوێن لەدەستداوە و دواتر بەهۆی دروستکردنی پێی دەستکردەوە توانیویەتی، بە گوتەی خۆی \"وەکو پێشتر دەست بە ژیان بکەمەوە\". لە سەرانسەر عێراق و کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان سوودیان لەو سەنتەرە بینیوە، ئەوە جگە لەوەی لەگەڵ رەخساندنێکی هەر هەلێکی کاردا بۆ خاوەن پێداویستییەکی تایبەت خێزانێکیش سودمەند دەبن.", "summary": "وەستا فەرید، ماوەی سێ ساڵە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی سەرقاڵی کاری دارتاشییە لە کارگەیەکی بچوکدا. هەرچەندە ١٩ ساڵە بەهۆی مینەوە پێی چەپی لەدەستداوە، بەڵام ئەو نەوەستاوە و لەڕێگەی ئەو پیشەیەوە بژێوی خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2708202018", "category": "kurdistan", "summary_length": 230, "article_length": 2060, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 915}, {"article": "دایکی پیاوەکە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییکردووە و پێش مردنی تووشی بیرچوونەوە ببوو، بۆیە حکومەتی نەمسا مانگانە پارەی خانەنشینی لە رێگەی پۆستەوە بۆ دەنارد. کوڕەکەی کە هیچ داهاتێکی دیکەی نەبوو، کاتێک کە دایکی کۆچی دوایی دەکات، تەرمەکەی دەباتە ژێرزەوی خانووەکە کە لەگەڵ دایکی تیایدا ژیاوە و لەناو سەهۆڵ دایدەنێ. لە ماوەی ئەو ساڵەدا، پیاوەکە توانیویەتی نزیکەی ٦٠ هەزار دۆلار خانەنشینیی دایکی وەربگرێت. بەڵام دیارنەمانی دایکی، گومان لای براکەیێکی دروستدەکات و کاتێک لەبارەی دایکیەوە پرسیار دەکات، پیاوە ٦٦ ساڵەکە پێیدەڵێت، دایکیان لە نەخۆشخانەیێک خەوێندراوە و بەهۆی نەخۆشیی بیرچوونەوە، ئەگەر سەردانیشی بکات نایناسێتەوە. لە کۆتاییدا کارمەندێکی نوێی دەزگای پۆستە داوا دەکات کە پیرەژنەکە ببینێت بۆ ئەوە پارەکەی رادەست بکات و کوڕەکەش رەتی دەکاتەوە، ئەوەش گومانەکان لەسەر کوڕەکە زیاد دەکات و، پۆلیس دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات. رۆژی پێنجشەممە پۆلیس تەرمی ئافرەتەکەی لە ژێرزەوی خانووەکەی دۆزییەوە و کوڕەکەشی بە پۆلیسی گوتووە کە هیچ داهاتێکی دیکەی نەبووە و ناچار بووە ئەو کارە بکات.", "summary": "پۆلیسی نەمسا پیاوێکی ٦٦ ساڵ دەستگیردەکات کە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک تەرمی دایکی لە ژێرزەوی خانووەکەیدا هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی پارەی خانەنشینییەکەی وەربگرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1009202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 152, "article_length": 982, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 440}, {"article": "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هیوادارە \"ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان\". هاوکات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە فەیسبووک پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی کردووە. دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە: بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. هیوادارم خوای دلۆڤان نزا و ڕۆژووی هەموولایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی دیکە داواتان لێبكەم، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان. جەژنتان پیرۆز و كوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جگە لە پیرۆزبایی جەژن دەڵێت \"هیوادارم ئەم جەژنە هاندەری ئاشتەوایی بێت لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1205202129", "category": "kurdistan", "summary_length": 183, "article_length": 1125, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 482}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٠٩ - ٠٣ - ٢٠٢٢ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له شاندێكى ئه‌مريكى به سه‌رۆكايه‌تيى ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كرد. شاندەکە لە جۆن برينان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا، جێنيفه‌ر گاڤيتۆ، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا بۆ كاروبارى عێراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى وڵاتانى سووريا، لوبنان و ئوردن، مات پێرل نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى و سياسى و ديپلۆماسى و رۆبەر پاڵەدینۆ، كۆنسولى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌ولێر پێكهاتبوو. له كۆبوونه‌وه‌كەدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى ئه‌منيى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێکراون. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندە ئەمریکییەکە پابه‌نديى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كارى هاوبه‌شى نێوانيان دووپات كردووەتەوە و هاريكارى و هاوئاهەنگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هێز ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى باشتر ده‌پارێزێت. هەروەها نێچيرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووە كه جۆرێك له چه‌قبه‌ستوويى سياسى له عێراق هه‌يه و تا ئێستا ئه‌و لێكگه‌يشتنه سياسييه نييه پرۆسه‌كه بباته پێشه‌وه، به‌ڵام به گرنگى زانى هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى راسته‌ڕێ بكرێت. هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه. پرسى ئازادييه‌كان و مافه‌كانى مرۆڤ و دۆخى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.", "summary": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراقیان لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی به گرنگى زانیوە کە هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى راسته‌ڕێ بكرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0903202215", "category": "kurdistan", "summary_length": 330, "article_length": 2012, "summary_token_count": 140, "article_token_count": 892}, {"article": "کەریم سڵێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"ئێستا کشتوکاڵیش بەهۆی کەمبارانییەوە کەمی کردووە، چونکە جووتیارانمان چاوەڕێی بارانن. باشترە جووتیاران ئەو بەروبوومانە بچێنن کە ئاوی کەمتریان دەوێت. \" بریکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە دا کە کەمبارانی بووەتە هۆی ئەوەی ئاوی ژێرزەوی زۆر کەم بکات و زۆر بیریش بەرەو وشکبوون بچن. بەهۆی وشکەساڵی و کەمبارانییەوە ئێران و تورکیا بۆ ئەوەی تووشی بەبیابانبوون نەبن رێڕەوی ئەو رووبارانە دەگۆڕن کە دێنە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە. ئەوەیش کاریگەریی لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان داناوە. کەریم سلێمان گوتی: \"دۆخی ئێمە وەک هەرێمی کوردستان لە نێوەڕاست و باشووری عێراق باشترە، چونکە هەندێک رووبارمان هەن کە سەرچاوەکەیان هەرێمی کوردستانە. هەوڵ دەدەین هەندێک بەنداو و گۆماو دروست بکەین بۆ ئەوەی ئەو ئاوانە بەهەدەر نەچن. \" بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەی خستەڕوو کە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ هەوڵ دەدەن شێوازی نوێی کشتوکاڵ بە جووتیاران بناسێنن و تەکنەلۆژیا بهێننە ناو کشتوکاڵەوە و پشت لە شێوازی کۆنی جووتیاری بکرێت و پلانیشیان هەیە هاوکاریی جووتیاران بکەن.", "summary": "بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەهۆی کەمبارانییەوە کەمی کردووە و داوای لە جووتیاران کرد ئەو بەروبوومانە بچێنن کە ئاوی کەمتریان دەوێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2711202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 208, "article_length": 1079, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 486}, {"article": "بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا شەوی پێنجشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای جۆلەمێرگ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن ئابڵوقە - ٢ کە لەلایەن هێزەکانی فەرماندەیی جەندرمەی جۆلەمێرگ بەڕێوەدەچێت، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا روویداوە. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە لەو شەڕەدا دوو گەریلای پەکەکە گیانیانلەدەستداوە و تەرمەکان و چەکەکانیان کەوتوونەتە دەست هێزەکانیان. تاوەکو ئێستا ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو شەڕە بڵاونەکردووەتەوە. هەپەگە لە دوایین راگەیێندراویدا لەبارەی باکووری کوردستان کە رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ بڵاویکردووەتەوە، ناسنامەی پێنج کچە گەیلای ئاشکرا کردووە کە ساڵی ٢٠١٧ لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا لە چیای کاتۆ ژیرکا لە سنوور شارۆچکەی بێشەباب سەر بە پارێزگای شرناخ گیانیانلەدەستداوە. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە رۆژی ١٥ی نیسانەوە لە سنووری پارێزگاکانی ئامەد، جۆلەمێرگ، ئێلیهـ، شرناخ، مێردین، دێرسم و موش بەبەشداری هێزە ئەمنییەکان، فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە و هێزی گوندپارێزان زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لە باکووری کوردستان دەستپێکردووە و ناوی لە ئۆپەراسیۆنەکە ناوە ئەرەن ئابڵوقە.", "summary": "وەزارەتی ناوخۆی تورکیا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانی لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/290420222", "category": "kurdistan", "summary_length": 124, "article_length": 1121, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 523}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢، هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی گوت: \"یاداشتمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا بێتە پەرلەمانی کوردستان و روونکردنەوە لەسەر کۆی دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان بدات. \" هیڤیدار ئەحمەد گوتیشی: \"روونکردنەوەمان دەوێت بۆ ئەوەی بزانین بارودۆخی کارەبا بۆچی بەو جۆرەیە، بۆچی ئەمپێری کارەبا بەسەر هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان هێندە گرانە، پرسیاری پەرلەمانتاران ئامادەیە و راپۆرتێک لەو بارەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەکەین. \" لە بارەی گرانبوونی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان هێڤیدار ئەحمەد گوتی: \" ئێستا نرخی موەلیدە لەسەر هاونیشتیمانیان زۆر گرانە ئەگەر هەر ماڵێک پێنج ئەمپێری هەبێت و پارەی کارەبای موەلیدە، نیشتمانی، کرێ ئەنتەرنێت و کرێ هاتووچۆی منداڵ بدات ئەوە زۆر دەکات ئەو هەموو پارەیە لە ناو خەڵکی ئێمە زۆرە چونکە زۆربەی هاونیشتیمانیان مووچەخۆرن، کە ئەوپەڕی ٧٥٠ هەزار دینار وەردەگرن. \" بە گوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە، \"واژووی پێویست بۆ بانگهێشتکردنی وەزیر ئامادەکراوە و دەبێت بکرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت و وەزیری کارەبا ئاگادار بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئامادە بێت. \" بە گوتەی قارەمان مەولوود، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەکان بۆ مانگی ئادار، لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز بووە و نرخی یەک ئەمپێر کارەبا لە ٨,٠٠٠ هەزار دینارەوە دەستیپێکردووە تاوەکو ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار، ئەو شوێنانەشی کارەبای ٢٤ کاژێرییان هەیە، یەک ئەمپێر ١٩ هەزار و ٥٠٠ دینارە\". هەروەها سیروان محەممەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانیش رۆژی یەکشەممە ٣ - ٤ - ٢٠٢٢، بە (رووداو)ی گوتبوو لیژنەکانی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده ئەھلییەکانی سلێمانی، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازوایل و كاژێره‌كانى كاركردن، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو له نێوان ١٤ بۆ ١٤ هەزار و ٥٠٠ دینار دیاریکراوە. مانگی ئادار لە پارێزگای دهۆک بە هەر ٧ قەزاکەوە، ٤١٠ بۆ ٤٩٥ کاژێر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان هەبووە. نرخی هەر ئەمپێرێکیش لەنێوان ٢٢ بۆ ٢٣ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە.", "summary": "٣٥ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکیان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی کردووە بۆ ئەوەی بانگهێشتی وەزیری کارەبا بکرێت بۆ پەرلەمان، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: \"پێویستە بزانین بارودۆخی کارەبا ئێستا چی کێشەیەکی هەیە و بۆچی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان هێندە بەرزبووەتەوە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0604202216", "category": "kurdistan", "summary_length": 267, "article_length": 1960, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 896}, {"article": "تۆڕی میدیایی رووداو لە کاژێر ٠٥: ٠٠ بەیانییەوە دەستی بە رووماڵکرد و دوایین زانیاری و پێشهاتەکانی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، رۆژئاوا و باکووری کوردستان و تورکیای لەڕێگەی پەیامنێرەکانەوە گواستەوە. نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"رووداو لە مانگی رەمەزان شتێکی جیاوازی پێشکێشی خەڵکی کوردستان کرد، جێگەی دەستخۆشییە. \" گوتیشی، ئەمساڵ لە سەرجەم مزگەوتەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکان نوێژی جەژن بەڕێوەچووە. رووداو بە درێژایی مانگی رەمەزان لە بەرنامەی پاشیڤ کە کاژێر ١: ٠٠ بۆ ٣: ٠٠ی بەیانی پێشکێش دەکرا بڕگە و بابەتی ئایینی و سروود و موناجات و چەندین بڕگەی دیکەی جیاوازی پێشکێش کرد. هەریەکە لە پەیام عەزیزی، سەفقان ئۆرکێش، ئادەم بێدار و بانوو دڵشاد بەرنامەکەیان پێشکێش دەکرد. پارێزگاری هەولێر: هاوینێکی سەختمان لەپێشە ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر لە مزگەوتی جەلیل خەیات لەبارەی کەمئاویی لە سنووری پارێزگاکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \" کاریگەرییەکانی ساڵی رابردووی وشکەساڵی هەرماوە و ئەمساڵیش بەداخەوە رێژەی باران کەمبووە، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە ئامادەکارییەکی باشمان کردووە و دوو مانگ لە پێش رووداوەکانین. \" پارێزگاری هەولێر گوتیشی \"بودجەی پێویست لەلایەن بەڕێز سەرۆکوەزیرانەوە دابینکراوە کە زیاتر لە ٧ ملیار دینارە و بۆ کارە هونەرییەکانیش ٤ ملیۆن و ٧٠٠ ملیۆن دینارە. تیمەکانیش هەموو ئامادەکارییان کردووە\" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە ئەمساڵ \"هاوینێکی سەختمان لەپێشە، بەڵام وەکو حکومەت ئامادەکاریی باش دەکەین. \" سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر، ئومێد خۆشناو گوتی \" بە دڵنیاییەوە ئەوانەی ئەو کارە تیرۆریستیانە ئەنجام دەدەن، هیچ پەیوەندی بە پاشماوەی داعش نییە، بەڵکو گرووپە میلیشیاکانن ئەنجامی دەدەن. خۆشبەختانە هێرشەکەی شەوی رابردووش مایەپووچ بوو و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو. \"", "summary": "بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢ - ٥ - ٢٠٢٢ موسڵمانان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان روویان لە مزگەوتەکان کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند کە لە ٥ هەزار و ٧٢٠ مزگەوت نوێژی جەژنی رەمەزان کراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/02052022", "category": "kurdistan", "summary_length": 268, "article_length": 1729, "summary_token_count": 118, "article_token_count": 751}, {"article": "سالار عەزیز، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"وشکەساڵی و گرتنەوەی ئاوی سیروان وایکردووە کەمئاوی گوشار بۆسەر ناوچەی گەرمیان دروستبکات. ئەو بەنداوانەی لەنێو ئێران دروستدەکرێن بەتایبەت لە سەرپێڵی زەهاو وایکردووە، ئاوی سیروان لە رووبارەوە ببێتە جۆگەلە. چەند بیرێک وشکیان کردووە و کانیاوەکانیش وشکبوون و ئاویان کەمبووەتەوە، هەڕەشە لەسەر ئاوی خواردنەوەی گەرمیان هەیە\". سالار عەزیز گوتیشی، \"رۆژانە دانیشتووانی گوندەکان دێنە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکانییان دەکەن، چونکە سەرچاوەکانی ئاویان تەواو کەمیکردووە. هەڕەشە لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی ناوچەکەش هەیە\". ئەو بەرپرسە دەڵێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشەیە، ئێستا فەرمانی لێدانی بیری قووڵ لە گوندەکان دەرچووە، بۆئەوەی خەڵکەکە گوندەکان چۆڵ نەکەن. هەروەها سالار عەزیز ئاماژە بەوە دەکات کە \"وەکو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆکان و ئیدارەی گەرمیانەوە سەرووی خۆمان ئاگادارکردووەتەوە کە وشکەساڵی رووی لە گەرمیان کردووە و بۆ ئەو مەبەستە داوای تەرخانکردنی بودجەمان کردووە. ئێستا چاوەڕوانی ئەنجوومەنی وەزیرانین\". سالار عەزیز باسی لەوەکرد، ئەو کەمئاوییەی ئەمساڵ رووبەڕووی ناوچەکەیان بووەتەوە لەوەی ساڵانی پێشتر جیاوازە و دەڵێت، \" هەموو کاتێک لە وەرزی هاوین گەرمیان رووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاوی دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمساڵ قورسە و کۆنترۆڵکردنی زەحمەتە\". رووباری سیروان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک سنە سەرچاوە دەگرێت، سیروان درێژییەکەی لە ھەردوو دوو دیوی کوردستان و عێراق دەگاتە ٤٤٥ کم. کەمبوونەوە و دابەزینی ئاستی ئاو لە سیروان، کەمئاوی لە هەڵەبجەوە تاوەکو دەربەندیخان و لەوێشەوە بۆ سنووری دیالە دروستدەکات. نزیکەی ٢٠٠ هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵ پشت بە ئاوی سیروان دەبەستێت، بەنداوی دەربەندیخانیش بە رێژەی ٧٥ % ئاوی خۆی لە رووباری سیروان وەردەگرێت. حامد جومعە، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \"هێشتا ئاستی ئاوی ژێرزەوی باشە و زۆر کاریگەر نەبووە. بەپێی ئەو پێوانەی کە مانگی ئایار کردوومانە، لەو کاتەدا ئاوی ژێرزەوی لە گەرمیان نزیک بە مەتر و نیوێک دابەزیبوو، لەم مانگەدا پێوانەی دیکەی بۆ دەکەین و بەئومێدی ئەوەی زیاتر دانەبەزی بێت\". بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێرزەوی لە گەرمیان، لەو ناوچەیە هەزار و ٧٣٧ بیر هەن، ١٠٥٨ یان کشتوکاڵی و ٥٠٢ یان بۆ خواردنەوە بەکاردەهێندرێن و ١٧٧ یان بیری پڕۆژەکانن. لەنێوان عێراق و ئێراندا ٤٢ رووبار، لق و زێی ئاوی هەن، هەندێکجار ئەو رووبارانە بە تەواوی وشک دەبن، گرنگترینیان زێی بچووک و رووباری سیروان، ئەڵوەند، چەمی هەواسان و قۆرەتوون.", "summary": "گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان دەڵێت، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان لەلایەن ئێرانەوە ئاوی سەرزەویی گەرمیان بەرێژەی ٨٠ % کەمبووەتەوە و دەشڵێت، وشکەساڵی و کەمبارانی وایکردووە، ئاوی ژێرزەویی گەرمیان بەرێژەی ٤٠ % کەمبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0507202132", "category": "kurdistan", "summary_length": 241, "article_length": 2398, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 1086}, {"article": "چەند کانەبەردێک لەنێو دارستانەکان قەزای پێنجوێن و سنووری گوندی هەنگەژاڵ دروستکراون و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە دارستانەکە کەوتووە. زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە رووداوی راگەیاند، هەرچەندە خاوەنی کانەبەردەکان مۆڵەتیان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەرگرتووە، بەڵام کارەکانیان زیانی بە دارستانەکانی پێنجوێن گەیاندووە و داوامانکردووە چیدی کانی بەرد و کانزا لەنێو دارستانەکاندا دروستنەکرێت. زانا رەحمان گوتی: \"خاوەنی کانەکان بۆ بڕینەوەی هەر دارێک سزای دارایی دەدرێن، بەڵام سزادان قەرەبووی بڕینەوەی دارێک ناکات کە رەنگە تەمەنی ٥٠ ساڵ زیاتر بێت\". ئەحمەد محەممەد، گوتەبێژی دەستەی ژینگە بە رووداوی راگەیاند، هەرچەندە دارستانەکان سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵن، بەڵام بەو پێیەی بەشێکی سەرەکی ژینگەیە، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران و سامانە سروشتییەکان کردووە ئەو مۆڵەتانە هەڵبوەشێننەوە یان بە فەرمانێک شوێنەکانیان بگۆڕن. بەڵام عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: \"بەناوی گەڕان بە دوای بەرد و کانزا، بەنایاسایی دەیانەوێت گەورەترین دارستانی کوردستان لە پێنجوێن لەناوببەن '. عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، بەبێ مۆڵەتی ھیچ وەزارەتێکی پەیوەندیدار و پێچەوانەی یاسای تایبەت بە دارستانەکان، دەستکراوە بە بڕینەوەی دارەکان لە گوندی ھەنگەژاڵی قەزای پێنجوێن: \"بەفەرمی داوام لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردووە ئەم داربڕینەوە رابگیرێت، ئەگەر ئێستا کە ھەنگاوی سەرەتایە رانەگیرێت گەورەترین دارستان لەنێو دەچێت\". بەڵام ئەحمەد محەممەد، گوتەبێژی دەستەی ژینگە گوتی: \"ئەو گرفتە تەنیا لە پێنجوێن بەرۆکی ژینگەی نەگرتووە، لە گەرمیان و چەند ناوچەیەکی دیکەش هەمان گرفتمان هەیە، کە هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی سەوزایی و لەنێوچوونی دار و درەخت و گیاندار\".", "summary": "ئەو کانە بەردانەی لە نێو دارستانەکانی پێنجوێن دروستکراون و بەردەوام شوێنیان دەگۆڕن، بوونەتە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر دارستانەکانی پێنجوێن و قایمقامیش دەڵێ: \"کانەبەردەکان بە مۆڵەتی فەرمی کاردەکەن، بەڵام نابێ بچنە ناو دارستانەکان\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280620216", "category": "kurdistan", "summary_length": 228, "article_length": 1561, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 690}, {"article": "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەشی بەوە کردووە، دوای بەدواداچوونی ورد توانیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە، تۆمەتبارەکە ناوی (ا. ر. س) کە ئافرەتە و فەرمانبەری حکومەتە. ئێوارەی رۆژی هەینی ٠٦ - ١١ - ٢٠٢٠ لە گەڕەکی گەلاوێژی هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی چوار ساڵ دەدات و دواتر شۆفێرەکەی رادەکات، لەو بارەیەوە کەسوکارەکەی دەڵێن، \"کچەکەمان تەندروستیی زۆر خراپە و هێشتا شۆفێرەکەش دەستگیرنەکراوە. \" تۆمەتبارەکە دانیشتووی گەڕەکی مەلا ئۆمەرە و ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترای سووری پێیە، مناڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی ناجێگیرە. منداڵەکە ناوی لیا رێبینە و لە ماڵی باپیری بووە. دوای رووداوەکە رەشید حەمەد یونس، باپیری لیا بە رووداوی راگەیاند، \"رووداوەکە لەبەر دەرگەی ماڵی ئێمە روویداوە، نەوەکەم هەفتەیەک بوو لەگەڵ باوک و دایکی لە ماڵی ئێمەن. ئۆتۆمبێلێک بێ رەحمانە لێی دەدات و دەیشێلێت، پاشان شۆفێرەکە هەڵاتووە. \" لەبارەی تەندروستیی لیا رەشید حەمەد یۆنس ئاماژە بەوەدەدات کە \"لیا تووشی خوێنبەربوون بووە و هەموو دوو کاژێر جارێک ئیشاعەی بۆ دەگیرێت، هەروەها سەری درزی داوە و جەرگی بریندارکردووە، بەڵام دکتۆرەکان دەڵێن کە هیچ شوێنێکی نەشکاوە. \"", "summary": "بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئەو شۆفێرەی کە لە گەڕەکی گەلاوێژ لە منداڵێکی چوار ساڵی دابوو دەستگیرکرداوە، و تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0811202010", "category": "kurdistan", "summary_length": 168, "article_length": 1088, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 525}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوێکی ئاسایشی حاجی ئۆمەران کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، \"بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لەدوای چاودێریكردنی بەردەوام و زانیاریی ورد لەسەر هاتنی ماددەی هۆشبەر بە شێوەی قاچاخ و شاردنەوەی لەناو سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، توانراوە بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ ئاسایشی حاجی ئۆمەران شوێنی حەشاردانی و ئەو کەسەی ماددەکەی هێناوە بیدۆزێتەوە و دەست بەسەر ماددەکەدا بگرێت\". وەکو لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، بڕی ماددەکە ٩٤٠ گرام بووە و کەسی تۆمەتباریش دەستگیر کراوە.", "summary": "ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، کەسێکیان بە تۆمەتی گواستنەوەی یەک کیلۆ تلیاک لەو سنوورەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەستگیر کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2111202124", "category": "kurdistan", "summary_length": 136, "article_length": 512, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 243}, {"article": "لە دەنگدانی تایبەتدا، ئەو هێزانەی دەنگدەدەن بریتین لە هێزەکانی وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆ لە عێراق، جگە لە حەشدی شەعبی، هەروەها هێزەکانی سەر بە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان. لە تەواوی عێراق، یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. هەروەها لە زیندانەکاندا، ٦٧١ کەس ئەو مافەیان هەیە. ئەو ئاوارانەشی کە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە، لە ١٧ پارێزگا دەنگ دەدەن و ژمارەیان ١٢٠ هەزار و ١٢٦ کەسە و زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن. لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و بۆ ئەو مەبەستەش ٢٥٠ هەزار کارمەندی ئەمنیی مەشق و راهێنانیان کردووە و ئامادەن بۆ سەرخستنی ئەم ئەزموونە. دەنگدانی تایبەت لە ٥٩٥ ناوەندی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، کە ٢٥٨٤ وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرن. بەڕێوەدەچێت ئاوارەکان لە ٨٦ ناوەندی دەنگدان دەنگدەدەن کە پێکهاتوون لە ٣٠٩ وێستگەی دەنگدان. زیندانییەکانیش لە شەش بنکەی دەنگدان دەنگدەدەن، ئەوانەی هەرێمی کوردستان بریتین لە چاکسازی گەورانی هەولێر، دهۆک، چاکسازی گەورانی سلێمانی و چاکسازی ژنانی سلێمانی. یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئەرکی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، چاودێرانی نێودەوڵەتیی بە هاوئاهەنگیی کۆمیسیۆن لە سەرانسەری عێراق ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. نیبراس ئەبوسۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەڵێت: \"چاودێران لە هەردوو رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا رووماڵی هەڵبژاردنەکان دەکەن و چاودێری پرۆسەکە دەکەن. هیچ ناوەند و وێستگەیەکی دیاریکراو دەستنیشان نەکراوە بۆ ئەوەی لیژنەی چاودێران سەردانی بکەن و چاودێری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن. ئەوان خۆیان شوێن و ناوەند و وێستگەکان دەستنیشان دەکەن و خشتەکانیان بۆ کەس ئاشکرا ناکەن، بەهۆی ئەوەی ئازادی رەهای کارکردنیان هەیە. بێگومان کاری ئەم لیژنەیە بەهاوئاهەنگیی لیژنەیەکی تایبەتی کۆمیسیۆن دەبێت. تیمەکان لە هەردوو رۆژانی هەشت و ١٠ی ئۆکتۆبەر ئەرکدار دەبن. سەردانی ناوەند و وێستگەکانی هێزە سەربازییەکان، ئاوارەکان و گرتووخانەکان دەکەن\". لە هەرێمی کوردستان، دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان لە ١٢٢ بنکەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، ٥٢ لە هەولێر، ٤١ لە سلێمانی و ٢٩ لە دهۆک. لەو پارێزگایانەش بەشێکیان دەکەونە سنووری ناوچەی ماددەی ١٤٠، دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان لە ١٣٠ بنکەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت. ٣٨ لە نەینەوا، ٣٧ لە دیالە، ٣٠ لە سەڵاحەدین و ٢٥ لە کەرکووک. ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، لە ٦٠ بنکەی دەنگدان دەنگدەدەن، ٣١ لە دهۆک، ٢٠ لە هەولێر و ٩ لە سلێمانی. لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانیش ئاوارەکان لە ٧ بنکەی دەنگدان دەنگدەدەن، ٤ لە کەرکووک، ٢ لە دیالە و ١ لە نەینەوا.", "summary": "کاژێر حەوتی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بەڕووی ئەو دەنگدەرانەدا دەکرێتەوە کە لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدانەکەش تاوەکو کاژێر ٦ی ئێوارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/08102021", "category": "kurdistan", "summary_length": 222, "article_length": 2606, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 1186}, {"article": "ئەمڕۆ شەممە ٠١ - ٠٥ - ٢٠٢١ لە سلێمانی ژنێک هەوڵی خۆکوشتن دەدات، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی هۆکارەکەیەوە رایدەگەیێنێت: \"بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە ژنەکە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەی هەبووە و ماوەی چەند رۆژێک لە ماڵی باوکی بووە\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: \"ژنەکە ١١ ساڵە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دوو منداڵی هەیە. \" لەبارەی هۆکاری کێشەکەیان لەگەڵ هاوژینەکەی، سەرکەوت ئەحمەد رایگەیاند، \"پیاوەکە متمانەی بە هاوژینەکەی نەبووە و ئەوەش بووەتە کێشە لەنێوانیان. \"", "summary": "کاژێر ٠٨: ٠٠ ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، ژنێک لەسەر باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی تەواونەکراو خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و بەسەختی بریندار دەبێت، ئێستا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0105202112", "category": "kurdistan", "summary_length": 192, "article_length": 518, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 243}, {"article": "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکیدا لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دهۆک باسی دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان، پێکەوژیانی پێکهاتەکان، رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان و هاونیشتمانیان کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کاتێک عێراق سەرکەوتوو دەبێت و ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت کە هەموو پێکهاتەکان تێیدا بژین و یەکدی قبووڵ بکەن، تاوەکو لە سایەیدا ئارامی و سەقامگیری بۆ هەموو مرۆڤایەتی لە هەموو جیهان بەدەست بێت. گوتی، \"جگە لە یەکدی قبووڵکردن و پێکەوەهەڵکردن، چارەسەرێکی دیکەمان نییە. \" لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ١٠ - ١٠ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەو هەڵبژاردنە داواکاریی خۆپێشاندەرانی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ بوو. ئێستاش دەبێت سەیری عێراقی پێش داعش و دوای داعش بکرێت کە بزانێت هۆکارەکانی سەرهەڵدانی داعش بنەبڕکراون؟ هەر خۆیشی وەڵامی دایەوە کە \"نەخێر. \" سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوت کە لە عێراق داواکاریی دیکە هەن وەکو باشترکردنی بژێویی ژیان، خزمەتگوزاری و هەلی کار، بەشدارییەکی کارای گەنجان لە حکومەت و بنەبڕکردنی گەندەڵی. بۆیە ئێستا \"کاتێکی گونجاوە ئاوڕێک لە داوای خەڵک بدرێتەوە، هەر ئەوەش زامنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیرییە. \" ئەگەر سەیری ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکەین و سەرنجی هەر یەکە لە وڵاتەکانی: یەمەن، لوبنان، سووریا، سوودان، جەزائیر، تونس و لیبیا بدەین، وەک نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بە روونی دوو راستیمان بۆ دەردەکەوێت کە بریتین لە:: - هەڕەشەکان دەرەکی نین و لە دەرەوەی وڵاتەکە نەهاتوون - ئەوەی بووەتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی هەر یەکە لەو وڵاتانە وڵاتێکی دیکە نییە، بەڵکو پێکهاتە یان لایەنێکە لەنێو خودی وڵاتەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ئەگەر سەیرێکی دۆخی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیاش سەبارەت بە پرسی کورد بکەین، دووبارە ئەوە پرسێکی ناوخۆیی هەر یەک لەو وڵاتانەیە. پێویستە هەر یەک لەو وڵاتانە لە چوارچێوەی سنووری خۆیدا چارەسەرکردنی کێشەکە بە ئەهمیەتەوە وەربگرێت. نێچیرڤان بارزانی رووی لە ئامادەبووانی کۆڕبەندەکە کرد کە لە وڵاتانی دراوسێ و جیهانەوە هاتوون، گوتی، \"کورد لەو وڵاتانەدا نابێت جیابکرێتەوە، بەڵکو پێویستە جێیان بکرێتەوە، بەپێی سەنگی خۆی هاوبەش و بەشداریی پێبکرێت و بواری پێبدرێت لە دروستکردنی بڕیاردا هاوبەش و بەشداربێت. \" گوتیشی کە نەتەوەکانی کورد و عەرەب و فارس و تورک پێش ئەم دەوڵەتانەی ئێستا هەر هەبوون و پێکەوە مێژوو و جوگرافیای هاوبەشیان هەیە و \"بەدڵنیاییشەوە ئەم نەتەوانە وەک دراوسێ دەمێننەوە. \" سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی، ئێستا کە نەتەوەکانی فارس، تورک و عەرەب لەم ناوچەیە خاوەن دەوڵەتن، ئەرکیانە کە مافی کولتووریی، سیاسی و کۆمەڵایەتیی کورد لە چوارچێوەی وڵاتەکانیان بدەن. نێچیرڤان بارزانی: هەوڵی یەکدی سڕینەوە هەرچەندە تووندبێت و درێژەبکێشێت لەکۆتاییدا هەردەبێت یەکدی بخوێننەوە ئەو راستییەش دەبێت بهێنرێتەوە بیریخۆمان کە کەسمان بڕیارماننەداوە لێرە بڕۆین، کەسمان ناتوێینەوە بۆیە پێکەوەژیان لە چوارچێوەی یەک دەوڵەت رێگەی چارەسەرمانە # meps ٢١ pic. twitter. com / BzfqTCjb ٤ A - Rudaw (@ Rudawkurdish) November ١٦,٢٠٢١ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەوەشی راگەیاند، \"هەوڵی یەکدی سڕینەوە هەرچەندە تووندبێت و درێژەبکێشێت لەکۆتاییدا هەردەبێت یەکدی بخوێننەوە ئەو راستییەش دەبێت بهێندرێتەوە بیریخۆمان کە کەسمان بڕیارماننەداوە لێرە بڕۆین، کەسمان ناتوێینەوە بۆیە پێکەوەژیان لە چوارچێوەی یەک دەوڵەت رێگەی چارەسەرمانە. \" لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کێ براوە دەبێت و کێ سەردەکەوێت؟ نێچیرڤان بارزانی دابەشی کردن بەسەر سێ بەشدا بەمشێوەیە: یەکەم: ئەوانە لێناگەڕێن شەڕێکی نەخوازراو بەرۆکیان بگرێت و هەمیشە وەڵامگۆی داواکاریی هاووڵاتیانی خۆیان دەبن - ئەوانەی کۆتایی بە شەڕێکی نەخوازراو دەهێنن کە بەرۆکیانی گرتووە، بڕیاری پێکەوەژیان، ئاشتەوایی و لێبووردەیی دەدەن و لەگەڵ ئاشتی و خۆشگوزەرانیی و پێشکەوتنی وڵات و میللەتەکەیان دەمێننەوە. - ئەوانە براوە دەبن کە لە شەڕێکی نەخوازراو دەربازبوون و رێگەنادەن جارێکی دیکە بگەڕێنەوە دۆخی جەنگ، دەیانەوێت داهاتوو لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیانی خۆیان دابین بکەن. سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، با هەموومان لە عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کار بۆ ئەوە بکەین بەو شێوەیە براوەبین. گوتی \"ئێستا هەموومان براوەین، چونکە ئاشتی ئاشتی لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکماندایە. ئاشتی ئێستا و داهاتووی وڵات و گەلانی ناوچەکە دەپارێزێت و زەمینەی پێشکەوتنی زیاتر بۆ هەموولایەک دەڕەخسێنێت. هەر لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەمیشە دەستپێشخەری ئاشتی دەبین و هۆکار و فاکتەری سەقامگیری دەمێنینەوە لە ناوچەکەدا. \" سێ قۆناخ دوای رزگاربوون لە جەنگ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر وڵاتێک کە لە جەنگ رزگاری دەبێت بە سێ قۆناخدا تێدەپەڕێت کە یەکەمیان کۆتاییهێنان بە جەنگ و پاراستنی ئاشتییە. دووەم: بونیاتنانەوەی متمانەیە بە جۆرێک کە لایەنەکان نیازپاکی بەرامبەر یەکدی نیشان بدەن، سێیەمیش: بنەبڕکردنی هۆکارەکانی شەڕ و نەگەڕانەوەیە بۆ دۆخی جەنگ. عێراق وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی کرد لە قۆناخی دوای جەنگ و زامنکردنی ئاشتیدایە. \"بۆیە هەنگاوی یەکەمی بریتییە لە بنەبڕکردنی هۆکارەکانی ناسەقامگیری و پاراستنی ئاشتی. \" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی باسکرد، \"لە عێراق جەنگێکی نەخوازراومان لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام داوە، لەسەر زەوی شتێک بەناوی خەلافەتی ئیسلامیی داعش نەماوە، بەڵام هێشتا ئەرکێکی زۆرمان لەسەرشانە و رێگەیەکی دوورمان لەپێشە بۆ چەسپاندنی ئاسایش بەتایبەتی چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفتانەی کە بواریان بۆ سەرهەڵدان و بەهێزبوون و بەهێزبوونەوەی داعش لەم ناوچەیە رەخساند. \" پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بە هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داعشیان تێکشکاند. سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \"ئەم سەرکەوتنە پەیامێکمان دەداتێ ئەوەش ئەوەیە کە دەستەبەرکردنی ئاشتی پێویستی بە هەموومانە و لە چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتیش، هەموومان سوودمەند و براوە دەبین. \" هاوکات ئەو پەیامەش دەدات ئەگەر \"پێکهاتەیەکی سەرەکی لە وڵاتەکەدا لە دەسەڵات و بەڕێوەبردندا هاوبەش نەبێت، دەتوانێت سەر بکێشێت بۆ ئاژاوەیەک کە هەڕەشە لە ئاسایشی هەموومان بکات. \" سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد کە داعش دووریی نێوان خەڵک و حکومەت و نیگەرانی و ناڕەزایی خەڵکی قۆستەوە و پانتاییەکی زۆری لە خاکی عێراق داگیرکرد. ئەوەش بووە هەڕەشە لەسەر عێراق، وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی نێودەوڵەتی.", "summary": "سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کورد نابێت لە وڵاتانی ناوچەکە جیابکرێتەوە، بەڵکو دەبێت جێگەیان بکرێتەوە. دەشڵێت، هەرێمی کوردستانیش هەمیشە وەک دەستپێشخەری ئاشتی و هۆکار و فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکە دەمێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/161120219", "category": "kurdistan", "summary_length": 215, "article_length": 5721, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 2543}, {"article": "میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، میتحەت سانجار لە میانی گوتارەکەی لە رۆژی نەورۆزدا بانگەشەی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە کردووە، هەر بۆیە دۆسیەیەکی لێپرسینەوە لەگەڵیدا کراوەتەوە. داواکاری گشتیی ئامەد بۆ ئەم بابەتە جەختی لەسەر چەند گوتەیەکی هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە کردووەتەوە و وەکو هەنگاوی یەکەم لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات. میتحەت سانجار لە بەشێکی گوتارەکەیدا گوتی: \"نەورۆزی ٢٠١٣ بە ئامادەبوونی ملیۆنان کەس لەم گۆڕەپانەدا نامەی بەڕێز ئۆجەلان خوێندرایەوە؛ یەک رستەی دەخوێنمەوە کە دەڵێ؛ قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات، سیاسەت کاری لەپێشینە دەبێت نەک چەک\". میتحەت سانجار هەروەها گوتی، \"داهاتووی هاوبەش بەیەکەوە دروستدەکەین. ئێمە لە پشت ئەو پەیامانەی بەڕێز ئۆجەلانین. پشتیوانیی ئەو بانگەوازە ئاشتەواییە دەکەین و ئەمڕۆش هەمان داواکاریمان هەیە\". بەهۆی ئەوەی لە چەند شوێنیکدا ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی هێناوە، داواکاری گشتیی ئامەد ئەمەی بە بانگەشەکردن بۆ پەکەکە لە قەڵەم داوە. ئەمە لەکاتێکدایە، لە شارە جیاوازەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا دەیان کەس بە هەمان تۆمەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران کە بەشێکیان دوای ئەوەی گوتەیان لێوەرگیرا ئازادکران و لێپرسینەوە لەگەڵ بەشێکیشان بەردەوامە.", "summary": "بەهۆی ئەو گوتارەی رۆژی نەورۆز لە ئامەد پێشکێشیکرد، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2203202127", "category": "kurdistan", "summary_length": 138, "article_length": 1083, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 483}, {"article": "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییە تایبەتەکانەوە بە میدیای تورکیا دراون، جیمشیت دەمیر کە ناوی خوازراوی \"پیرۆ کارکەر\" بووە و ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی تیرۆر لە تورکیا و لیستی سووری داواکراوانی ئینتەرپۆلدایە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا \"میت\" دەستگیرکراوە و دەسبەجێ رەوانەی ئەنقەرە کراوە. هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێن و رۆژی دەستگیرکردنەکەی بڵاونەکراوەتەوە، تەنیا باس لەوە کراوە کە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، جیمشیت دەمیر لە ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری ئاگری باکووری کوردستان چووەتە ریزەکانی پەکەکە. سەرەتا لە چیای تەندورەک لە نێوان ئاگری و وان وەک گەریلا مەشق و راهێنانی پێکراوە. دواتر نێردراوەتە هەرێمی کوردستان. ئاماژە بەوەشدراوە کە جیمشیت لە ناوچەکانی قەندیل، خواکوڕک و گارە ئەرکی پێدراوە. ساڵی ٢٠١٤ نێردراوەتە سووریا و لەنێو پەیەدە و یەپەگە بەرپرسیارێتی وەرگرتووە و دواجار گەڕێندراوەتەوە قەندیل. لە کاتی ئامادەبوونی بۆ گەشتکردن بەرەو ئەوروپا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکرا و رەوانەی ئەنقەرە کرا. ئاژانسی فەرمیی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ راگەیێندراوێکی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.", "summary": "ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا \"میت\" لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، کەسێکی داواکراوی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان رفاندووە و دواتر بردوویانەتە تورکیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2907202115", "category": "kurdistan", "summary_length": 215, "article_length": 1114, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 477}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، هاتنی نزمە پاڵەپەستۆکان لە ئەنجامی کشانەوەی بەرزە پاڵەپەستۆی تورکیایە و بەهۆی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، پێشبینی بەفربارین هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە سەرووى ٢٠٠٠ مەتر زیاترە لە ئاستى رووى دەریا. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاستى بارانبارین مامناوەند دەبێت، لە سەنتەرى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک بەتایبەت سنوورى ئەم دوو پارێزگایە بارانبارین ئاست و رێژەى زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانى دیکە. کەشناسی دەڵێت، رۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەو شەپۆلە بەردەوام چالاکتر دەبێت و لەکاتى بارانیش هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت. لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى ٤ بۆ ٦ پلەى سیلیزى. لە ئێوارەى رۆژى چوارشەممەش کاریگەریی ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت و کۆتاى دێت. پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەرى هاتنى شەپۆلێکى دیکە لەدواى کۆتاییهاتنى ئەم شەپۆلە بۆ رۆژى هەینى و شەممەى داهاتوو هەیە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای رۆژی یەکشەممە و دووشەممە \"ئاسمانى هەرێمی کوردستان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت. سەبارەت بە باران ئەمڕۆ و سبەى ناوچە شاخاوییەکان کەمێک باران هەیە و سەنتەرى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ئەگەرى نمە بارانى کەمێک زیاترە. هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دابارین لەسەر شێوەى بەفرى سووک دەبێت بەتایبەتى حاجى ئۆمەران.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە رۆژی یەکشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆکان و لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکات کە پێشبینی دەکرێت بەفریشی لەگەڵدابێت لە ناوچە شاخاوییەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/131220207", "category": "kurdistan", "summary_length": 274, "article_length": 1256, "summary_token_count": 121, "article_token_count": 584}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە ٧ - ١٢ - ٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەناو شاری هەولێر، توانرا دەست بەسەر ٨,٥٠٠ دۆلاری ساختە و ١٨ گرام کریستاڵ، چوار گرام هێرۆین و پێنج دانە حەبی ترامادۆڵ و چوار پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا بگیرێت. بەرێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون. هەفتەی رابردووش بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانە، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران لەناو شاری سۆران دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)دا گرت و سێ تۆمەتباریشیان بە ناوەکانی (ح. ع. ب) و (ج. م) و (ه. م) دەستگیرکرد.", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، دەستیان بەسەر ٨,٥٠٠ دۆلاری ساختە و بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە. چوار کەسیشیان بەو تۆمەتە دەستگیرکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0712202113", "category": "kurdistan", "summary_length": 162, "article_length": 784, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 361}, {"article": "گولیزار رەشید حاجی، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بەرادیۆی رووداوی راگەیاند: \"من بەدواداچوونم بۆ نرخی کارەبا کردووە و وەزارەتی کارەبا دەڵێت کە ئەوان نرخیان زیاد نەکردووە و ئەوە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیراندایە. بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەم گرفتە لە راستکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار سەری هەڵداوە، چونکە هەموو پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبا بە دۆلارە، تەنیا کۆکردنەوەی داهاتی بە دینارە. ئەمەیش ٢٠ % لەسەر هاووڵاتییان زیاد بووە. \" لە ٢٠٢١/٠٣/٠١ ـەوە نرخی کارەبای مانگانە بەپێی یەکە بەم جۆرە دیاری کراوە: بەکارهێنانی ١ - ٤٥٠ یەکە، هەر یەکەیەک بە ١٨ دینار ئەژمار دەکرێت. لە ٤٥٠ - ٩٠٠ بە ٢٤ دینار ئەژمار دەکرێت. لە ٩٠١ - ١٥٠٠ بە ٤٢ دینار ئەژمار دەکرێت. بەو شێوەیە نرخی یەکە لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێناندا بەرز دەبێتەوە کە ئەمە بۆ ماڵانە. بۆ پۆلی بازرگانی نرخی هەر یەکەیەکی کارەبا ١٥٧ دینارە. بۆ پۆی پیشەسازی نرخی یەکەیەک کارەبا بە ١٥٦ دینارە. بۆ پۆلی کشتوکاڵی یەکەیەک کارەبا بە ٣٠ دینارە و پۆلی میرییش یەکەیەک بە ١٨١ دینارە. حسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر بە رادیۆی رووداوی گوت: \"ئەو گۆڕانکارییە لە نرخی یەکەکانی کارەبادا دوای ئەوە کرا کە بانکی ناوەندیی عێراق نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزاند. \" عێراق نرخی یەکەیەک کارەبا بۆ پیشەسازی بە ٧٠ دینار داناوە بۆ ئەوەی پشتیوانی کەرتی پیشەسازی بکات. ئەوەیش بەراورد بەو نرخەی بۆ ئەو کەرتە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە کە ١٥٦ دینارە، زۆر کەمە. گولیزار رەشید حاجی گوتی: \"لە بەدواداچوونماندا بۆ ئەو پرسە وەزارەتی کارەبا پێی راگەیاندین کە لەم نزیکانەدا نرخی کارەبای کەرتی پیشەسازی و بازرگانی و میری ٥٠ %- ٦٠ % کەم دەکرێتەوە. \" ئێستا لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان دەست بە دانانی پێوەری زیرەک کراوە. پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان ٤٠ ئەمپێرە. هەر ماڵێک لەوە زیاتر بەکار بهێنێت کارەباکەی دەپچڕێت و، دوای دوو خولەک کارەباکەی هەڵدەبێتەوە. ئەگەر تاوەکو پێنج جار کارەباکەی بپچڕێت و هەر بەکارهێنانی کارەبا کەم نەکاتەوە، ئەوا بۆ ١٥ خولەک کارەباکەی دەبڕدرێت و، دیسانەوە پێوەرەکە هەڵیدەکاتەوە. حسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر گوتی: \"بە دانانی پێوەری زیرەک زۆر کێشە و گرفت چارەسەر بوون کە یەکێکیان ئەوەیە کە لە پێوەری میکانیکیدا هاووڵاتی زۆر بە ئاسانی دەیتوانی دەستکاریی پێوەر بکات و لەژێریەوە کارەبا رابکێشێت، بەڵام پێوەری زیرەک وا ئاسان نییە کە هاووڵاتی دەستی بە یەکێک لە پێوەرەکانی ناو سندووقەکە بگەیەنێت. لە کاتی دەستکاریکردنیدا کارەبای پێوەرەکەی خۆی و ئەوانی دیکەیش دەبڕێت. \" بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە لە سنووری پارێزگای هەولێردا نزیکەی ٦١٧ هەزار هاوبەشی کارەبایان هەیە کە لەو ژمارەیە نزیکەی ٢١٧ هەزاریان پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و لە سنووری ئەو پارێزگایەدا خواست لەسەر کارەبا گەیشتووەتە ١٩٠٠ مێگاوات. ئێستا بەشێک لە هاوبەشانی کارەبا لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا گلەیی ئەوە دەکەن کە زیاد لە رادە پارەی کارەبایان بۆ دێتەوە و دەڵین پێوەرەکانیان زیاتر دەخوێنێتەوە. گولیزار رەشید حاجی، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان گوتی: \"ئەو ماڵانەیشی زیاد لە رادە پارەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن سەردانی نزیکترین بنکەی کارەبا بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت هەڵەیە یان نا تا چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە. لە هەرێمی کوردستاندا ٤٤ % گوشار لەسەر کارەبایە لە کاتێکدا بەپێی ستاندارد دەبێت ١٢ % بێت. \" حسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێریش گوتی: \"هاتنەوەی کرێی زیادی کارەبا بۆ هاووڵاتییان هۆکاری جیاجیای هەیە. رەنگە پێوەرەکە بە دروستی کاری نەکردبێت یان ئەو کارمەندەی ژمارەکە دەنووسێت هەڵەی کردبێت، یان رەنگە پێشتر پێوەرە میکانیکییەکەی بەو وردییە وەک پێوەرە زیرەکە ئەلیکترۆنییەکە کاری نەکردبێت. بەڵام هەر هاووڵاتییەکیش گومانی لەوە هەبێت کە کرێیەکی زۆری بۆ هاتووەتەوە، ئەوا دەتوانێت لە رێگەی ماڵپەڕی \" www. pswla. com\"ـەوە کە سایتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێرە، داوای خۆی پێشکەش بکات. \" بەپێی ئاماری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستاندا تاوەکو ئێستا نزیکەی ٧٠٠ هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا لە کۆی ملیۆنێک و ٤٨٠ هەزار هاوبەش بەستراوە کە دەکاتە رێژەی ٤٨ % ـی کۆی هاوبەشان. لەم دوو سێ ساڵەی دواییدا ژمارەی هاوبەشانمان بۆ نزیکەی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار زیادیان کردووە و ئەمانەشی دێتە سەر. بەپێی پێشبینیی وەزارەتی کارەبا، ئەمساڵ پێوەری زیرەک بۆ سەرجەم هاوبەشانیان لە هەرێمی کوردستان دەبەسترێت و ئەگەر هەموویشی تەواو نەبێت، ئەوا بە رێژەی ٩٠ % تەواو دەبێت. پێوەری زیرەک چەند سوودێکی هەیە: - کەمکردنەوەی رێژەی بەفیڕۆچوونی وزەی کارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە - بەرزبوونەوەی رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی - کەمکردنەوەی کاریگەریی موەلیدە ئەهلییەکان بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجیی هاوبەشانی موەلیدەکان بۆ ٥ هەزار دینار لە مانگێکدا، لەکاتێکدا لە عێراق ١٠ بۆ ١٥ هەزار دینارە - کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە - کەمبوونەوەی کێشەی هاونیشتمانیان لەرووی وزەی کارەبا و زیادبوونی متمانەیان بە کارەبای نیشتمانی - خوێندنەوەی پێوەرەکان بەبێ هەراسانکردنی هاونیشتمانیان و لە دەرگەدانیان. - دادپەروەری لە هەژمارکردنی وزەی بەکارهاتوو، پسووڵەی کارەبا مانگانەیە، پێشتر دوو مانگ جارێک بوو", "summary": "جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت کە بەهۆی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان نرخی یەکەکانی کارەبای ٢٠ % زیاد کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2006202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 202, "article_length": 4628, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 2053}, {"article": "موراد ئوچار، تەمەن ٢٥ ساڵ و حوسەین ئوچاری باوکی کە تەمەنی ٤٩ ساڵ بوو، دانیشتووی گوندی چڕتک ئاشن لە سنووری دێرسمی باکووری کوردستان، چەند رۆژێکە کێشەیان هەبووە، تەشەنەسەندنی کێشەکەش سەریکێشاوە بۆ کەوتنەوەی ئەو رووداوە. دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، کێشەی نێوان باوک و کوڕەکە تەشەنە دەسەنێت و موراد بە تفەنگی راو تەقە لە باوکی دەکات و بە سەختی برینداری دەکات، دواتریش گیانی لەدەستداوە. بەپێی گوتەی شایەتحاڵان؛ دوای ئەوەی حوسەین ئوچاری باوکی گیانلەدەستدەدات، موراد بە هەمان تفەنگ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. دوای ئەوەی دراوسێکان گوێیان لە دەنگی تەقەی تفەنگ دەبێت، دەچنە ماڵی ئوچار و دەبینن دوو تەرم لە هەمان شوێندا کەوتوون. تەرمی هەریەک لە باوک و کوڕەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.", "summary": "لە دێرسمی باکووری کوردستان، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوڕێک تەقەی لە باوکی کرد و کوشتی، دواتریش خۆی کوشت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1310202011", "category": "kurdistan", "summary_length": 106, "article_length": 755, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 347}, {"article": "رۆژی پێنجشەممە ١١.١١.٢٠٢١ پارێزگاری هەولێر و ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم پارێزگاکان کۆبوونەوە. ئومێد خۆشناو رایگەیاند، لەماوەی چەند مانگی رابردوو، بە گوێگرتن لە را و سەرنجی کۆمپانیاکان و بازرگانان لە سنووری پارێزگای هەولێر و داخوازییەکانیان بۆ کارئاسانی، \"دواتر لەگەڵ ژووری بازرگانی چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد و چەند بابەتێک خرانەڕوو و هەموو سەرنج و تێبینییەکانمان وەرگرتن و لە ئەنجوومەنی وەزیران خرانەڕوو، بۆ کارئاسانیکردن بۆیان. \" پارێزگاری هەولێر گوتی، \"سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرنج و تێبینییەکانی بە هەند وەرگرت و ئێمەی راسپارد هاوئاهەنگی نێوان بازرگانان و حکومەت بەرەو پێشتر ببەین. \" ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ ژووری بازرگانی بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم پارێزگاکان، دڵنیایی ئەوەمان دا کە وەکو حکومەت هەموو کارئاسانییەکیان بۆ دەکەین و سەرنج و تێبینییەکانیان دەبنە بنەمای بڕیاری ئێمە و ئەوانەشی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نین، بە دڵنیاییەوە بە ئەمانەتەوە دەگاتە جێی خۆی. پارێزگاری هەولێر ئەوەشی گوت \"دەمانەوێ جووڵەی بازرگانی بەرەوپێش ببەین و دەرگەی هەولێر بەڕووی بازرگانانی ژوورەکانی دیکەشدا کراوەیە بۆ ئەوەی بێن لە هەولێر کاربکەن. \"", "summary": "پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژووری بازرگانی بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم پارێزگاکان، دڵنیایی ئەوەیان داوە کە وەکو حکومەت هەموو کارئاسانییەکیان بۆ دەکەن و سەرنج و تێبینییەکانیان دەبنە بنەمای بڕیاری ئەوان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1111202127", "category": "kurdistan", "summary_length": 227, "article_length": 1100, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 474}, {"article": "عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند \"ئێمە وەکو فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بایکۆتی ئەم کۆبوونەوەیەمان کردووە، چونکە دەبوایە ئەو کۆبوونەوەیە لە هۆڵی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی هەموو پەرلەمانتاران بێت و بۆ رای گشتی باسی قسە و گفتوگۆکان بکرێت. \" سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پێیوایە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا زانراوە \"پەرلەمانی کوردستانیش دوایین دەزگای فەرمییە کە وردەکاریی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی حکومەت دەزانێت، بەڵام بەداخەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بووەتە بەشێک لە دەسەڵات و سەربەخۆیی خۆی وەک دامودەزگایەکی هەڵبژێردراوی خەڵک لەدەستداوە. \" عەبدولستار مەجید ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەمڕۆ خەڵک بە قۆناخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و \"دەبوایە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی دیکەی لەبارەی ئەو بارودۆخە کردبا، کە ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕبێت. بۆیە پەرلەمان رۆژ بە رۆژ لە نوێنەرایەتی گەل دێتەخوارەوە. \" فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش بە فەرمی بایکۆتکردنی خۆی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندنی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکە نەداوە. رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هیچ پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان نەهاتووتە پەرلەمان و کەسیان لە کۆبوونەوەکە بەشدارنین. فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش بە فەرمی بایکۆتکردنی خۆی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندنی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکە نەداوە. رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هیچ پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان نەهاتووتە پەرلەمان و کەسیان لە کۆبوونەوەکە بەشدارنین. کاژێر ١١: ٠٠ی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ - ١٢ - ٢٠٢٠، شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و بڕیارە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون بکاتەوە. پێشتر عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو کە \"پرسیار و ئەگەری دەقیق هەیە بۆ ئەوەی ئێمە و خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیابێتەوە، کە ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیلەکە دەدات یاخود نا، چونکە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت جیاوازە لە پارەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل، دوای ئەوەی ئەوە وەڵام درایەوە ئێمە بەرچاومان روون دەبێت کە حكومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەنە رێککەوتن یاخود نا. \"", "summary": "شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و چەند فراکسیۆنێک لە کۆبوونەوەدان، بەڵام هەردوو فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/281220205", "category": "kurdistan", "summary_length": 231, "article_length": 2486, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 1067}, {"article": "شەمس عەلی حەق وێردیان، سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە ٨ مانگی رابردوودا ٣٤١ قاچاخچی ماددەی هۆشبەر، هەزار و ٩٤٤ فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر و ٨ هەزار و ٢٦٥ گیرۆدەبووی ماددە هۆشبەرەکان گیراون. بە گوتەی شەمس عەلی حەق وێردیان، هەر لەو ماوەیەدا ٥ تۆن و ٧٧٤ کیلۆ لە جۆرە جیاوازەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە. پارێزگای ورمێ بەهۆی هاوسنووربوونی لەگەڵ باکووری کوردستان، رێڕەوێکە بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، بەتایبەت ئەوروپا. بەپێی راپۆرتی پۆلیسی ورمێ ساڵی ٢٠٢٠ یش ١٣٨ باندی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، بە گشتیی ١٤ هەزار و ٢٥٠ کەسی دیکەش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە گیراون. زیاتر لە ١٠ تۆن ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرابوو. محەممەد سادق موعەتمێدیان، پارێزگاری ورمێ چەند رۆژێک لەمەوبەر بێ ئەوەی باس لە ژمارەی گیرۆدەبووان بە ماددە هۆشبەرەکانی ئەم پارێزگایە بکات، گوتی: \"ئەو ئامارانەی لەبارەی ژمارەی گیرۆدەبووانەوە هەیە، جێگەی نیگەرانیی قووڵە\". بەپێی راپۆرتی هاوینی ساڵی ٢٠١٩، ٣ % ی کۆی دانیشتووانی ورمێ گیرۆدەبووی ماددە هۆشبەرەکانن. بەپێی راپۆرتی تۆماری باری کەسێتی پارێزگای ورمێ، ژمارەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٠ دا ٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزار کەس بووە.", "summary": "پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە ٨ مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٥ هەزار کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و قاچاخچییەتی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/261220218", "category": "kurdistan", "summary_length": 185, "article_length": 1164, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 552}, {"article": "دوو فەرماندەکەی پێشمەرگە بەناوەکانی بەدەل ئەمین عوسمان و فیرۆ میرزا عوسمانن. ئەمین عوسمان، باوکی بەدەل ئەمین بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی پشتڕاستکردەوە کە کوڕەکەی و برازاکەی دیارنەماون. هاوکات لوقمان گەلی ئیبراهیم، ئامۆزای هەردوو هاونیشتمانییەکە، کە فەرماندەیەکی هێزی شنگالی پێشمەرگەیشە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو پێشمەرگە ماڵیان لە خانەسۆرە، لە فەوجی ٨ی هێزی شنگال دەوام دەکەن کە بارەگایان لە سحێلایە و دوێنێ ئێوارە دەوروبەری کاژێر ٧ بە ئۆتۆمبێل چوون بۆ رۆژئاوای خانەسۆر بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش. لوقمان گەلی ئیبراهیم گوتی، هەندێک شایەتحاڵ بینیویانە کە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال - یەبەشە ئەو دوو پێشمەرگەیەی بردووە. دەخیل مراد، جێگری دەستەی سەرۆک هۆزەکانی شنگال سەر بە یەبەشە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"لێکۆلینەوە لەوبارەوە بەردەوامە. ئەگەر پێشمەرگەکان لای یەبەشە بن، ئەوا رایدەگەیێنن\".", "summary": "لە دوێنێ ئێوارەوە دوو فەرماندەی پێشمەرگە لە سنووری شنگال بێ سۆراخن و ئامۆزایەکیان دەڵێت، \"لای یەبەشەن و دەبێت دەستبەجێ ئازادبکرێن. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0706202117", "category": "kurdistan", "summary_length": 132, "article_length": 813, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 371}, {"article": "لە پەیامەکەی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە کۆنسوڵخانەی ئەمریکاش لە هەولێر بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو پرسەوە. دەشڵێت، \"کۆمەڵگە دیموکراتییەکان رێز لە ئازادیی رادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای راگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه. \" هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە عێراق هەمان پەیامی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، \"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی پرسی ئازادیی رادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ راگەیاندنکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش دەبێت لەسەری\". شەوی پێنجشەممە، ١٨ - ٢ - ٢٠٢١، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەمان پرس لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد، گەلی كوردستان هه‌رگيز پاشەکشە لە ئازادی ناكات و رێگەش نادرێت ئازادى بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکاربهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بريتييه له سەروەريی یاسا و سەربەخۆیيی دادگە، سەربەخۆیيی دادگەش لە چۆنیەتيی کاری دادگە و دادوەرانەوە دەبینرێت. گوتیشی \"دادگە و دادوەرانى به‌ڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆيان لەپێناو سه‌روه‌ريى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت\". رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٠٢/١٦ دادگەی هەولێر پێنج راگیراوی پارێزگای دهۆکی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا. ئەو راگیراوانەش بریتیبوون لە: شێروان شێروانی، مەلا شڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاس کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گوهدار محەممەدئەمین. وێنەی راگەیێندراوی ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ئەمریکا وێنەی راگەیێندراوەکە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە", "summary": "نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە پەیامێکدا رایدەگەیێنن، بە وردی چاودێریی دەستگیرکردن و دادگاییکردنەکانی ئەم دواییەی رۆژنامەڤانان و چالاکڤانانیان کردووە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لەبارەی پرسی ئازادیی رادەربڕین، بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدابووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1902202118", "category": "kurdistan", "summary_length": 315, "article_length": 1588, "summary_token_count": 131, "article_token_count": 705}, {"article": "ناجیح عەلی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، \" ٢٠١٠ هەستم بە نەخۆشییەکەم کرد، وەکو ئێستا جەڵتە لێیدام ئەو کاتیش دوو جار جەڵتە لێیدام، ئەوە چوارەم جارە جەڵتە لێم بدات، مانگانە بایی ١٥٠ هەزار دینار دەرمانی شەکرە دەکڕم، دەرزی نەخۆشی مەعیدەشم رۆژانە دوو دەرزییە هەر یەکی بە ١٥ هەزار دینارە. \" لە بنەماڵەکەی ناجیح نۆ کەس بەهۆی نەخۆشی شەکرە و شێرپەنجەی کۆلۆن گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی کەمی مووچەی خانەنشینییەکەی و زۆری خەرجی دەرمان و پێویستی ماڵ، ئێستا لەسەر نەخۆشییەکەی دوو هەزار دۆلار قەرزداری کڕینی داو دەرمانە. ستی حەسەن، هاوژینی ناجیح باس لەوە دەکات، \"شەو تاوەکو بەیانی دەبێت بە دیاری دابنیشین، دۆخی تەندروستی خراپ دەبێت، نەوەک جەڵتە لێیبدات و تەنگەنەفەس دەبێت، دۆخی تەندروستی زۆر خراپە لەبەر ئازارەکانی دەگریێت، ئێستا پارەمان نییە دەرمانەکانی بۆ بکڕم و دکتۆر گوتی، دەبێت نازوری گەدە بکات، بەڵام پارەمان نییە بۆی بکەین. \" ناجیح ناتوانێت بەشێكی زۆری دەرمانەکانی بکڕێت، ئەوەش وایکردووە شەکرەکەی بەردەوام بەرز و بێ کۆنتڕۆڵ بێت کە هۆکاربووە بۆ ئەوەی کاریگەری لاوەکی لەسەر زۆربەی ئەندامەکانی جەستەی دروستبکات. د. سەڵام فەرید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو بە رووداوی گوت، \"بە دڵنیاییەوە نەخۆشی شەکرە چەندین کاریگەری لەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستە هەیە، بە تایبەت لەسەر دەمارەکان بەراورد بە بەشەکانی دیکەی جەستە، بە دیاریکرداوی دەمارەکانی دڵ و دەماخ، هاوکات کاریگەری لاوەکیشی لەسەر گورچیلە هەیە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، هەروەها کاریگەری لەسەر هەستە دەمارەکانیش دەبێت. بۆیە کۆنترۆڵکردنی شەکرە شتێکی پێویستە، بەڵام بەداخەوە [ناجیح] بەدەست شەکرەوە دەناڵێنێت، شەکرەکەشی بە هیچ شێوەیەک کۆنتڕۆڵ نەکراوە\". ناجیح باوکی حەوت منداڵە، سێ منداڵی هاوشێوەی باوکیان نەخۆشی شەکرە و گرژەکۆلۆنیان هەیە، نزیکەی دوو ساڵیشە کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی بە شێرپەنجەی گەدە گیانی لە دەستداوە.", "summary": "پێشمەرگەیەکی خانەنشین لە هەولێر نەخۆشە و چوار مانگە کەوتووەتە نێو جێگە، ناجیح عەلی تەمەن ٤٨ ساڵ، ١٢ ساڵە بە دەست نەخۆشی شەکرە و گرژەکۆڵۆن دەناڵێنێت، تاوەکو ئێستاش چوار جاری تووشی جەڵتەی کۆڵۆن بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2104202221", "category": "kurdistan", "summary_length": 197, "article_length": 1648, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 766}, {"article": "رۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی حیزبەکە کۆبووەوە و تێیدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئابووری کراوە و داوا دەکەن چیدیکە بژێویی خەڵک گران نەکرێت و کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بهێندرێت. ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی نیگەرانیی خۆی لەسەر باردۆخی ئاڵۆز و ناله‌باری سنووره‌كان و ئه‌و گرژیانه‌ی كه له‌سه‌ر سنووره‌كان هه‌ن دەربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان و خۆدوورگرتن له شه‌ڕ و پێكدادانی نه‌خوازراو کردەوە. سه‌باره‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت، ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی سەرکۆنەی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد و به كارێكی تێكده‌رانه‌ی له قه‌ڵه‌مدا، داواش دەکات \"لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه وه‌ربگرن بۆ لابردنی ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه رووده‌كاته هه‌رێمی كوردستان\". بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت، یەکگرتووی ئیسلامی داوا لە دەنگدەران دەکات کە \"بە هەستیاری و گرنگییەوە بۆ پرۆسەکە بڕوانن و بەشداریی گەرموگوڕ لە دەنگدان بکەن\"، هیوایشی خواست هەڵبژاردنەکە بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد و دوور لە \"گزیکاری\" ئەنجامبدرێت.", "summary": "ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان داوادەکات چیدیکە بژێویی خەڵک گران نه‌كرێت و كۆتایی به لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بهێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2706202126", "category": "kurdistan", "summary_length": 148, "article_length": 1296, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 572}, {"article": "ئەدیبە حەمید، دایکی سۆما دەڵێت \"چەند ساڵ هەر چارەسەرمان وەرگرت و هەر هیچ نەدەبوو، تاوەکو خوا ئاوڕێکی لێمان دایەوە. مانگ و نیوێک تێپەڕیبوو ئینجا زانیم دووگیانم، هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو، هەرگیز باوەڕم نەدەکرد\". ٢٤ ساڵ چاوەڕوانیی کاکل و ئەدیبە بۆ منداڵ نەیتوانی خۆشەویستیی نێوانیان کاڵ بکات و ئەوینیان بووە قەڵخانێک لەبەردەم توانج و تانەی خەڵك. کاکل رەشید، باوکی سۆما دەڵێت \"لە پاش ٢٤ ساڵ کە منداڵم نەبوو، زۆر برادەر باسیان دەکرد کە بۆ ژن ناهێنی و زۆر قسەی ناشیرینیان دەکرد، بەڵام من هەرگیز لە کەس زوویر نەدەبووم، هەر هیوایەکم هەبوو خوای گەورە دەرگایەکمان لێ دەکاتەوە و خوای گەورە لەگەڵ کەرەنتینەکە دەرگای لێکردینەوە و کەرەنتینە خێری تێدابوو. ئێستا هەستدەکەم تازە لەدایکبوومە، هەستێکی زۆر خۆشە\". کاکل ١٠ خوشک و سێ برای هەیە و ئەدیبە سێ خوشک و سێ برا، بە درێژایی تەمەنی پێکەوەبوونیان تەنیا ئاواتیان بوونی منداڵێک بوو کە هاوشێوەی منداڵی خوشک و براکانیان خۆشی و دەنگە دەنگ بخاتە نێو ماڵیان، سۆما بە هاتنی ئەم ئاواتەی دایک و باوکی بەدیهێنا و ئێستاش چاوەڕێی منداڵی زیاتر دەکەن.", "summary": "کاکل رەشیدی تەمەن ٤٩ ساڵ و ئەدیبە حەمیدی تەمەن ٤٣ ساڵ، دوای ٢٤ ساڵ لە پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، بوونە خاوەن یەکەم منداڵیان. ئەم ژن و پیاوە لە ساڵی ١٩٩٦ ـەوە هاوژینی یەکدین، سەرەڕای ئەوەی سەردانی دەیان پزیشک و وڵاتانی دیکەیان کردبوو بەمەبەستی چارەسەر، بەڵام منداڵیان نەدەبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/13012021", "category": "kurdistan", "summary_length": 273, "article_length": 971, "summary_token_count": 126, "article_token_count": 446}, {"article": "حه‌جى ره‌مه‌زان كه یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى هێزه له دهۆك، رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو ١٧ - ١١ - ٢٠٢١ رووداوەکەی بەسەرهاتووە، ئەو بە رووداوی گوت، \"ئه‌و مێرمنداڵانه به جنێو و قسه‌ى ناشرین هێرشیان كردە سه‌رم، منیش هه‌وڵمدا هێوریان بكه‌مه‌وه، به‌ڵام سوودى نه‌بوو، یه‌كێك له مێرمنداڵه‌كان به چه‌قۆیه‌كى نیمچه بازنه‌یی هێرشى كرده سه‌رم و روومه‌ت و ده‌ستمی بریندار كرد. \" دواى رووداوه‌كه پۆلیسى دهۆك هه‌ردوو مێرمنداڵه‌كه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركرد و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه. موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، گوته‌بێژى پۆلیسى دهۆك لەبارەی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئەو کەسەی چەقۆی وەشاندووە، سه‌رخۆشبووه، به‌ڵام ئەمه نابێته بیانوو بۆى، بۆیه به‌پێى ماددەی ٤١٢ له یاساى سزادانى عێراقى ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی لەگەڵدا دەکرێت. \" باوكى ئه‌و مێرمنداڵه‌ى كه تۆمه‌تباره به برینداركردنى مامۆستاكه، به رووداوى راگه‌یاند، ئه‌وان به‌رگرى له كوڕه‌كه‌یان ناكه‌ن و یاسا هه‌ر سزایه‌كى بۆ دابنێت، پێشوازى لێده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دوو سكاڵا له دادگەی دهۆك تۆماركراون، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئه‌و مامۆستایه‌ى كه هێرشكراوه‌ته سه‌رى و یه‌كێكى دیكه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ی دهۆك، هه‌ردوولاش چاوه‌ڕێن دادگە بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه بدات.", "summary": "له‌نێو قوتابخانه‌یه‌كى ئاماده‌یی له شارى دهۆك، دوو مێرمنداڵ به چه‌قۆ هێرشده‌كه‌نه سه‌ر مامۆستایه‌ك و بریندارى ده‌كه، مامۆستاكه‌ش دەڵێت، یه‌كه‌مجاریەتی بیانبینێت، هه‌ردوو مێرمنداڵه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دەستگیرکراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/201120219", "category": "kurdistan", "summary_length": 254, "article_length": 1242, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 586}, {"article": "مەحموود فاتیح ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"کەشوهەوا، ئاو و خاکی کەرکووک راستە رووبەڕووی گرفتی ژینگەیی بوونەتەوە، بەڵام دۆخەکەیان خراپ نییە و نزیکە لەوەی لە باری ئاسایی بێت، جگە لە ناوچە پیشەسازییەکان نەبێت کە دۆخیان خراپە\". سەبارەت بە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک کە ماوەیەکە خەڵکی شارەکەی هەراسان کردووە، ئاماژەی بەوە کرد \"کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە کەرکووک بووەتە کێشە، رۆژانە ١٠٠٠ تۆن خاشاک و زبڵ فڕێدەدرێن، بەڵام لە بەرامبەردا مانگانە تەنها ٢٠٠ ملیۆن دینار وەکو دەرماڵەی هەڵگرتنەوەی ئەو خاشاکانە تەرخانکراوە، بۆیە خاشاک بە شارەکەدا بڵاوبووەتەوە، خەڵکیش لەم پرسەدا هاوکار نین، بۆیە کەرکووک لەمبارەیەوە زیانی زۆری پێگەیشتووە\". لەبارەی نەبوونی کارگەی ریسایکلینیشەوە روونیکردەوە، \"چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆمپانیایەکی تورکی دەیویست کارگەیەکی ریسایکلین دابنێت، داوایکرد تاوەکو ٢٥ ساڵ زبڵ و خاشاکی شارەکە کۆبکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەوکاتەی پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگا گوتیان بۆ چوار ساڵ دەیدەن، ئیدی پرۆژەکە نەکرا\". بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی کەرکووک ئاشکراشی کرد، \"لە کەرکووک ٤٨٠ دۆنم هەیە بۆ زبڵ و خاشاک فڕێدان کە شوێنێکی تەندروست و رێکخراوە و هەر خانەیەکی رووبەرەکەی ٧٥ دۆنم زەوییە، هەشت خانەی تێدایە و یەک دانەیان پڕنەبووەتەوە، چونکە بەهۆی کەمیی پارەی تەرخانکراو کەس نییە بڕوات ئەو زبڵانەی لەو ناوچە تەرخانکراوە بۆ ئەو مەبەستە، فڕێیان بدات\". مەحموود فاتیح ئیبراهیم بە پێویستی دەزانێت دەستەی وەبەرهێنان داوای کردنەوەی ژمارەیەک کارگە بکات بۆ کەمکردنەوەی ئەو زبڵ و خاشاکانە و سوود لێوەرگرتنیان، ئەو گوتی \"پێویستمان بە کارگەی کاخەز و ئاسن و پلاستیکە بۆئەوەی سوود لە خاشاک و پاشماوەکان وەربگیرێت\". سەبارەت بە دۆخی ئاو و ئاوەڕۆش ئەوەی خستەڕوو \"کەرکووک وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی تێدا نییە لە چەند کۆمەڵگە و گەڕەکێک نەبێت کە هی ئەو شوێنانەش بچووکە و لە قەبارەی شوێنەکەیە، بەڵام ئێستا لە ناوچەی ترکەلان لە باشووری شاری کەرکووک سەرقاڵی پرۆژەی تۆڕی چارەسەرکردنی ئاوی ئاوەڕۆکانین، بەپێی وادەکەی دەبێت لە ساڵی ٢٠٢٣ تەواوبکرێت، ئەمەش کێشەی کەرکووک چارەسەر دەکات\". بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی کەرکووک باسی لەوەش کرد، \"ئێستا تۆڕی ئاوی باران هەیە و لەگەڵ ئاوی دیکەی قورس دەچێتە رووباری خاسەوە و ئاوی خاسەی پیس کردووە، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەی باسم کرد، کارەکان باشتر دەبن\". بە گوتەی ئەو بەرپرسەی ژینگەی کەرکووک، ئاستی سەوزایی لە کەرکووک بەپێی شارەوانیی شارەکە رێژەی ٦ % تێپەڕ ناکات، \"ئەمەش زۆر کەمە و لە ئاستی ستاندارد نییە، کەرکووک ناوچەی دێمی زۆرە، بەهۆی کەمیی بارانبارین و کەمئاوییەوە رێژەی زەوییە کشتوکاڵییەکانیش کەم دەبێتەوە\".", "summary": "بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی کەرکووک رایدەگەیێنێت، رۆژانە ١٠٠٠ تۆن زبڵ و خاشاک لە کەرکووک فڕێدەدرێن و بەشێکیان بەهۆی کەمیی توانای شارەوانییەکانەوە کۆناکرێنەوە. دەشڵێت \"بەهۆی نەبوونی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوەوە رووباری خاسەش پیس دەکرێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/20082021", "category": "kurdistan", "summary_length": 241, "article_length": 2386, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 1114}, {"article": "رزگار مستەفا، قایمقامی مەخموور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە نیوەشەوی رابردوو بووە بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە لەسەر رێگەی سەرەکیی مەخموور لە نزیک گوندی سیرمە. قایمقامی مەخموور ئاماژەی بەوە دا، چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون کە لە شاری هەولێرەوە گەڕاونەتەوە. لە بارەی تەندروستیی بریندارەکانیشەوە رزگار مستەفا باسی لەوە کرد، \"تەندروستییان جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەی گەیارە چارەسەر دەکرێن. قایمقامی مەخموور ئەوەی خستەڕوو، تووندئاژۆکان سوود لە خراپیی رێگەوبانەکان وەردەگرن و ئەگەر بۆیان بڕەخسێت بۆمب دادەنێنەوە و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج.", "summary": "لە گوندێکی سنووری قەزای مەخموور بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/130920207", "category": "kurdistan", "summary_length": 107, "article_length": 553, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 256}, {"article": "کاژێر ٦: ٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکایەوە، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەوە چەندجارێکە ئەو بۆڕییە کە شادەمارێکی ئاوی هەولێرە دەشكێ. رەنگە هۆکاری شکانەکان کواڵیتی و کۆنبوونی بۆڕییەکە بێت. سەبارەت بە کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکەش، ئاری ئەحمەد گوتی: \"تیمی چاککردنەوەمان ناردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات چاکبکرێتەوە. چاککردنەوەی بۆڕییەکە نزیکەی ٢٤ کاژێری دەوێ، پڕبوونەوەی بۆڕییەکەش لە ئاو، پێویستی بە ٢٤ کاژێر دەبێت، واتە ئەو بەشەی هەولێر ٤٨ کاژێر بێ ئاو دەبێت\". لەلایەکی دیکەوە لەبارەی شکانی بۆڕییەکە زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"چاککردنەوەی بۆڕییەکە نزیکەی ٢٤ کاژێری دەوێت و دوو رۆژیش پێویستە بۆ ئەوەی حەوز و بۆڕییەکان پڕ ئاو دەبنەوە و ئاو بگاتە هاونیشتمانیان. \" لەبارەی هۆکاری شکانی بۆڕییەکە بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، \"هۆکارەکان زۆرن، لەو ١٦ ساڵەی کە پڕۆژەکە جێبەجێکراوە ٢٠ جار بۆڕییەکە شکاوە و بەشێکی زۆری بەهۆی هاووڵاتییەکانەوەیە\" کە لەو شوێنە کۆگەیەک، دیوارێک یان شتێکی دیکە بەبێ ئاگاداریی ئێمە و رەچاوکردنی بوونی بۆڕییەک دروستکراوە. بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێ، کەوتووەتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی ٤٠ % ی ئاوی شاری هەولێر، کە بریتین لە گەڕەکەکانی باکوور و رۆژئاوای شارەکە دابەشدەکات. پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ تەمەنی ١٤ ساڵە، ئەم پرۆژەیە رۆژانە نزیکەی ٢٤٠ ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکات. بۆرییەکانی ئیفراز سێ لە جۆری جی ئاڕ پییە کە یەکێک لە سەختترین جۆری بۆرییەکانە بۆ چاککردنەوە. گەڕەکانی زانکۆ، باداوە، فەرمانبەران، ئیسکان و زیاتر لە شەش گەڕەکی دیکەی هەولێر لەگەڵ شکانی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ بێ ئاو دەبن. لە مانگی نیسانی ئەمساڵیشدا بۆرییەکە جارێکی دیکە شکایەوە. هەر جارێک بۆریی ئاوی ئیفراز سێ بشکێت، لە هەر کاژێرێکدا نزیکەی ١٠ هەزار مەتر سێجا ئاو بەفیڕۆ دەچێت. هەولێر سێ پرۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە. ئیفراز یەک کە ساڵی ١٩٦٧ دروستکراوە، ئیفراز دوو ساڵی ١٩٨٢ و ئیفراز سێ ساڵی ٢٠٠٧ کەوتووەتە کار.", "summary": "بەهۆی شکانی بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر، ٤٠ % ی دانیشتووانی سەنتەری شاری هەولێر بێ ئاو دەبن بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێریش دەڵێت: \"تیمی چاککردنەوەمان ناردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات چاکبکرێتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/280620212", "category": "kurdistan", "summary_length": 199, "article_length": 1849, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 902}, {"article": "مازن محەممەد، قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، \"ئەمڕۆ زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس سەردانی قەزای ئاکرێیان کرد، هەروەها زیاتر لە ٥٠ باڵیۆز و کۆنسوڵ لە هەولێر و بەغداوە هاتبوون بۆ ئەوەی چاویان بە دیمەنی ئاگرکردنەوە لە قەزای ئاکرێ بکەوێت\". سەبارەت بە بەڕێوەچونی رێوڕەسمی نەورۆز لە ئاکرێ قایمقام گوتی، \"ئەو بەرنامەیەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئێمە وەک قایمقام و بە هاوبەشی وەزارەتی رۆشنبیری لیژنەیەکمان پێکهێنا و کارەکانیان بەڕێوەبرد، بەڵام وەک بودجە، کۆمپانیایەکی تایبەت بەردەوام بودجەی ئەم رێوڕەسمە دابین دەکات\".", "summary": "ئەمساڵیش ئاکرێ باوەشی بۆ ئاهەنگی نەورۆز کردەوە و سەتان کەس بە مەشخەڵەوە چوونە سەر کەلێی ئاکرێ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2003202238", "category": "kurdistan", "summary_length": 94, "article_length": 487, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 226}, {"article": "بەیار باڵەکی، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خێزانێکی چوار کەسی لە هەولێرەوە بە مەبەستی گەشتکردن چووبوونە سەر رووباری خەلان بیاو، باوکەکە لەگەڵ دوو لە منداڵەکانی بە مەبەستی مەلەوانی کردن چوونەتە نێو رووبار و نزیک شوێنێکی مەترسیداری رووبارەکە کەوتوونەتەوە. بە گوتەی بەیار باڵەکی، باوکەکە توانیویەتی منداڵەکانی لە خنکان رزگار بکات و هەڵیان بداتە وشکانی، \"بەڵام خۆی پێ دەرباز نەبووە و خنکاوە. \" ئەو باوکە ناوی رەوەند نەجاتە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩ یە، فەرمانبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر بووە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران راشیگەیاند، ژمارەیەک گەنجی شارۆچکەی خەلیفان بە مەبەستی مەلەوانیکردن چووبوونە سەر رووباری چەمێ شێروان مەزن و لەکاتی مەلەکردندا مەروان ساڵحی تەمەن ٢٣ ساڵان خنکاوە. تەرمی هەردوو خنکاوەکە لەلایەن گەشتیار و خەڵکەوە دەرهێندراون و رادەستی پۆلیس کراون. بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە ماوەی ئەمساڵدا تەنیا لە رووبارەکانی دەڤەری سۆران ١٠ کەس خنکاون.", "summary": "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە رووباری خەلان بیاو و چەمێ شێروان مەزن دوو کەس لە ئاودا خنکان، یەکێک لە خنکاوەکان باوکی دوو منداڵەو ئەوەی دیکەیان گەنجە. باوکەکە دوای رزگارکردنی دوو منداڵەکەی، خۆی خنکاوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/230720219", "category": "kurdistan", "summary_length": 193, "article_length": 923, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 408}, {"article": "بەشی یەکەمی نامیلکەکە تایبەت کراوە بە دۆخی ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان (خەرجی و داهات) و تێیدا هاتووە، حکومەت مانگانە پێویستی بە نزیکەی ٧٠٢ ملیۆن دۆلارە بۆ ئەمانەی خوارەوە: ١. بڕی ٦١٧ ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ٢. بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار بۆ بودجەی کارپێکردنی وەزارەتەکان کە لە کڕینی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان، چاککردنەوەی کەلوپەل و پێداویستییەکانی دامودەزگاکانی میری، خەرجیی وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان، نەسریە و دەرماڵەی وەزارەتەکان، کڕینی داودەرمان، خەرجیی کارەبا و ئاو و پاککردنەوەی شار و شارۆچکەکان، خەرجیی شوێنی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان و خانەی داڵدەدانی ئافرەتان، خەرجیی نەخۆشخانە و بەندیخانەکان... هتد خۆی دەبینێتەوە. ٣. بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار بۆ وەبەرهێنان (پرۆژەکانی حکومەت). لەبارەی داهاتەکانیشەوە لە نامیلکەکە ئەوە روونکراوەتەوە، داهاتی مانگانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٦٩٧ ملیۆن دۆلارە؛ بەم شێوەیە: ١.٣٥٠ ملیۆن دۆلار کۆی گشتیی داهاتی نەوت ٢.١٩٥ ملیۆن دۆلار داهاتی وەزارەتی ناوخۆ ٣.١٧ ملیۆن دۆلار هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان ٤. هەروەها لە مانگی ٧ و ٨ ـەوە، حکومەتی فیدراڵی مانگانە ١٣٥ ملیۆن دۆلاری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە. وەک لە نامیلکەکەدا هاتووە، \"داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگێکدا دەگاتە ٦٩٧,٠٠٠,٠٠٠ دۆلار لە کاتێکدا خەرجی حکومەت ٧٠٢,٠٠٠,٠٠٠ دۆلارە؛ بەم شێوەیە حکومەت مانگانە ٥,٠٠٠,٠٠٠ ملیۆن دۆلار کورت دەهێنێت؛ ئەگەریش عێراق ئەو پارەیە نەنێرێت کورتهێنان دەبێتە ١٤٠,٠٠٠,٠٠٠ دۆلار\". لە بەشی یەکەمی نامیلکەکەدا خەرجی گشتی پرۆژەکان خراوەتەڕوو و تێیدا هاتووە: سەرەڕای قەیرانی دارایی، نەهاتنی بودجە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا، لە سەرەتای کابینەى نۆیەمەوە تا کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، حکومەت بڕی ٤٣٤ ملیار و ٣٦٩ ملیۆن دیناری بۆ ٢٧٩ پڕۆژەی جیاواز لە هەرێمی کوردستان خەرجکردووە. کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٤١٣ ملیار و ٧١٢ ملیۆن دیناری بۆ ١٦٧ پڕۆژەی جۆراوجۆری وەزارەتەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە. لە پەرەپێدانی پارێزگاکانیش، کابینەی نۆیەم بڕی ٢٠ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەی پارێزگاکان خەرجکردووە.", "summary": "فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نامیلکەیەکی بە ناونیشانی \"دەستکەوتەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمی کوردستان\" لە دووتوێی کتێبێکی ٤٣ لاپەڕەییدا بڵاوکردەوە، کە لە سێ بەشدا وردەکاری لەبارەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ لە بوارەکانی (خەرجی و داهات، چاکسازی، دەستکەوتەکانی وەزارەتەکان)ی تێدا بڵاوکردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2309202129", "category": "kurdistan", "summary_length": 318, "article_length": 1911, "summary_token_count": 145, "article_token_count": 900}, {"article": "تاوەکو ئێستا چەندین توێژینەوە بڵاوکراونەتەوە کە باس لەوە دەکەن، کەسێک لە کۆرۆنا چاکببێتەوە دژەتەنەکانی بۆماوەیەکی کەم بەرگری پێدەبەخشن و دوای ماوەیەک رێژەیان کەمدەکات بۆیە بەرگری درێژخایەن دژی کۆرۆنا پەیدانابێت، بەڵام توێژینەوەکەی زانکۆ فەرەنسییەکە بیروبۆچوون و دیوێکی دیکەی سیستەمی بەرگری جەستە دەخاتەڕوو. پزیشکانی توێژەر لە زانکۆی ستراسبۆرگ دەڵێن، راستە دوای ماوەیەک لەوانەیە ئاستی دژەتەنەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەی رزگاربووەکەدا کەمبکات، بەڵام لەکاتی دووبارە تووشبوونی کەسەکە خانەکانی سیستەمی بەرگری جەستە دەتوانن دژەتەنەکان سەرلەنوێ دروستبکەنەوە. پزیشکانی فەرەنسی وەڵامدانەوەی خانەکانی Tیان (کە بەشێکن لە سیستەمی بەرگری جەستە) پێ گرنگترە لە تەنیا بوونی دژەتەن. پزیشکەکانی زانکۆ فەرەنسییەکە پێیانوایە دووبارە تووشبوونەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگمەنە، هەرچەندە ئەوان ئەمە بە شتێکی مەحاڵ نازانن، بەڵام دەڵێن ئەم جۆرە حاڵەتانە دەگمەنن.", "summary": "پزیشکانی زانکۆی ستراسبۆرگ لە فەرەنسا رایدەگەیێنن نەمانی دژەتەنەکان دوای ماوەیەک چاکبوونەوە لە کۆرۆنا، مانای ئەوە نییە کەسەکە بەرگری دژی ڤایرۆسەکە نەماوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/030820201", "category": "health", "summary_length": 153, "article_length": 841, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 388}, {"article": "وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق سێشەممە ٢٠ - ٠٧ - ٢٠٢١ لە راگەیێندراوی رۆژانەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ٧ هەزار و ٦١٣ تووشبووی دیکەی پێشووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تاوەکو ئێستاش ملیۆنێک و ١٨٤ هەزار و ١٤٥ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا \"لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٣٨٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٧٨٧ تووشبووی دیکەی پێشوو چاکبوونەتەوە و ١٦ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە\". تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و ٥١٠ هەزار و ٥١٧ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ ملیۆنێک و ٣٧٢ هەزار و ١٥٨ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە ٩٠.٨ % ی تێکڕای تووشبووان، هەروەها ١٢٠ هەزار و ٤٠٨ تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ٧٢٠ لەو تووشبووانەش لەژێر چاودێریی چڕدان، ١٧ هەزار و ٩٥١ تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٣٩ هەزار و ٩٢٢ پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراون؛ ئەنجامی پشکنینی ٨ هەزار و ٩٢٢ کەسیان پۆزەتیڤ بووە؛ ٥٩ تووشبووی ڤایرۆسەکەش لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/200720212", "category": "health", "summary_length": 232, "article_length": 825, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 401}, {"article": "رەبا فەلاح، ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشکیی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی دەگمەندا بچووکترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە نەخۆشخانە کە کۆرپەلەیە و باری تەندروستیی خراپە\". رەبا فەلاح گوتیشی، \"پێشتر تووشبووی لەمجۆرە لە عێراق تۆمارنەکراوە، بۆیە بارودۆخەکە تەواو مەترسیدارە و دەبێت بەتەواوەتی خەڵک پابەندی خۆپارێزی بن، چونکە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دەستیپێکردووە و رۆژانە گیانی دەیان کەس دەکێشێت\". ئەو ئەندامەی تیمی راگەیاندنی پزیشکی ئاماژەی بەوەشکرد، \"تاوەکو مانگێک لەمەوبەر دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدا بوو، راستە تووشبوون هەبوو، بەڵام وەک ئێستا نەبوو. بەمجۆرە بێت دۆخەکە لەدەست دەردەچێت\". هەروەها دەشڵێت، \"تاوەکو دوو مانگ پێش ئێستا رۆژانە نزیکە ٤ هەزار تووشبوومان هەبوو، گیانلەدەستدان ٣٠ بۆ ٤٠ کەس بوو، بەڵام ئێستا ژمارەکە بۆ ١٠ هەزار تووشبووی رۆژانە بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ دووشەممە بە نموونە ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە\". سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، رەبا فەلاح رایگەیاند، \"تاوەکو ئەمڕۆ تەنیا نزیکەی یەک ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە کە ناگاتە رێژەی ٤ % ی کۆی دانیشتووانی عێراق و ئەو رێژەیە زۆر کەمترە لەچاو ئەو ژمارەیەی پێویستە ڤاکسین وەربگرن، چونکە دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێژەی ٢٠ % ە دانیشتووانی عێراق ڤاکسینییان وەرگرتبێت\". رەبا فەلاح هۆشداریی تووندی دا لەوەی کارەسات روو لە عێراق دەکات ئەگەر بێتوو خەڵک خۆیان نەپارێزن و ئەو تێکەڵی و گوێنەدانە بە رێنوێنییەکان بەردەوامی هەبێت و گوتی، ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بێت، لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، یەکەمجارە لە عێراق منداڵێک لەو تەمەنە تووشی کۆرۆنا دەبێت، دەشڵێت \"دایک و باوکی منداڵەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان\". ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە ١٩ - ٠٧ - ٢٠٢١ تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و ٦٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستدا. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٤٠ هەزار و ٨٧٥ پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراون؛ ئەنجامی پشکنینی نۆ هەزار و ٨٨٣ کەسیان پۆزەتیڤ بووە و ٦٢ تووشبووی ڤایرۆسەکەش لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، هەشت هەزار و ٢٧٨ تووشبووی دیکەی پێشووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تاوەکو ئێستاش ملیۆنێک و ١٦٤ هەزار و ٨٩٠ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا \"لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٩٨٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و هەزار و ٣٢ تووشبووی دیکەی پێشوو چاکبوونەتەوە و ١٩ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە\". تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و ٥٠١ هەزار و ٥٩٥ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ ملیۆنێک و ٣٦٤ هەزار و ٥٤٥ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە ٩٠.٩ % ی تێکڕای تووشبووان، هەروەها ١١٩ هەزار و ١٥٨ تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ٦٥٧ لەو تووشبووانەش لەژێر چاودێریی چڕدان، ١٧ هەزار و ٨٩٢ تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی پزیشکیی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیێنێت، عێراق بچووکترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکردووە کە منداڵێکی تەمەن ١٢ رۆژە و دایک و باوکیشی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، دەشڵێت، شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا لە عێراق بەخێرایی تەشەنەدەکات کەچی هێشتا ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە ٤ % تێپەڕناکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/190720213", "category": "health", "summary_length": 325, "article_length": 2747, "summary_token_count": 161, "article_token_count": 1312}, {"article": "گەردەکانی خۆڵ دەتوانن هەزاران کیلۆمەتر ببڕن؛ ئەم گەردانەی خۆڵ بەکتریا و ڤایرۆس و گەردیلەی زیانبەخش لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن کە دەبنە هۆی دروستبوونی کێشەی درێژخایەنی هەناسەدان. بەگوێرەی کۆمەڵەی ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان، خۆڵبارین ئەگەرێکی سەرەکیی بەبیابوونبوون، وشکەساڵی، زیادبوونی خوێی خاک، کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکانە و کاریگەری دەخاتە سەر سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوەی وەکو ئەو دەزگایانەی بە وزەی با و خۆر کاردەکەن. کۆمەڵەی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، خۆڵبارین بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، وشکەساڵی، بێپیتبوونی خاک و ئیدارەدانی ناجێگیری سەرچاوە ئاوی و خاکییەکان دروستدەبێت. کۆمەڵەی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتیدا ئاماژە بەوەدەکات، لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ساڵانە ١٣ ملیار دۆلار بەهۆی خۆڵبارینەوە زیان بەر کۆی بەرهەمی نیشتمانی GDP دەکەوێت. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەشڵێت، ساڵانە ٧ ملیۆن کەس بەهۆی خۆڵبارین و خراپیی کوالێتیی هەواوە گیانلەدەستدەدەن. گەردەلوولی خۆڵبارین دانەوێڵە لەنێودەبات و پەینی سەر رووی خاک لادەبات؛ بەوەش بەرهەمی کشتوکاڵی لاواز دەبێت. بەگوێرەی کەشناسیی عێراق، تاوەکو ساڵی ٢٠٣٥ لە ساڵێکدا ٣٠٠ جار خۆڵبارین روودەدات. بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەفریقا، ساڵانە ٢ بۆ ٣ ملیار تۆن گەردی خۆڵ بەهۆی گەردەلوولەوە کیشوەرەکە جێدێڵن کە دەبێتە هۆی بێپیتبوونی خاکەکەی. هاوکات، لە ئەفریقای نێوەڕاست، ساڵانە ٢٥٠ هەزار کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی نەخۆشی مەترسیدار دەبن. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە ساڵی ١٩٠٠ ـەوە تائێستا ١٧ جار خۆڵبارین رووی لە بەریتانیا کردووە. کۆمەڵەی ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بە کەمکردنەوەی ئاستی پیسبوونی ژینگە، مەترسیی جەڵتە و نەخۆشیی دڵ، شێرپەنجەی سییەکان و هەناسەتووندی کەمتردەبێتەوە. داواش دەکات سیستمی ئاگادارکردنەوەی تۆکمە بەکاربهێندرێت بۆ ئەوەی پێشوەختە خەڵکی خۆیان بۆ خۆڵبارینەکە ئامادە بکەن. بە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، جووتیاران دەتوانن بەرهەمەکانیان بچننەوە بۆ ئەوەی زیانیان بەرنەکەوێت. دەشڵێت، دەبێت هاوئاهەنگیی لەنێوان وڵاتاندا بکرێت بۆ ئەوەی هۆکاری سەرەکیی خۆڵبارین کەمبکرێتەوە. بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرترین خۆڵبارین لەم شوێنانەدا روودەدات: بیابانی سەهارا لە ئەفریقا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بیابانی تەکلەمەکان لە باکووری رۆژئاوای چین، ناوەڕاستی ئوسترالیا، باشووری ئەفریقا، بۆلیڤیا و باکووری ویلایەتی نێڤادای ئەمریکا.", "summary": "خۆڵبارین کێشەیەکی جیهانییە کە کاریگەری دەخاتە سەر تەندروستی و بژێویی ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان. ئەوەش کاریگەریی زۆری لەسەر ئابووری هەیە، وادەکات فڕۆکەخانە و قوتابخانەکان دابخرێن، بازاڕکردن سست دەبێت و دەخڵودان لەنێودەچێت و لەڕووی تەندروستیشەوە دەبێتە هۆی هەناسەتووندی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/23052022", "category": "health", "summary_length": 273, "article_length": 2121, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 966}, {"article": "د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند \"تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١١٧ هەزار قورچک ڤاکسینمان لە خەڵک داوە، بەوانەیشەوە کە دووەم جار کوتراون. رۆژانە خەڵک بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکوترێن. ئێستاکە زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمارکردووە، بەوانەیشەوە کە کوتراون\". گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە دا، تاوەکو ئێستا زۆرترین کەس کە بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوترابن لە هەولێرە، دوای ئەویش دهۆک و ئینجا سلێمانی و، گوتیشی \"رەنگە بیر لەوە بکەینەوە کە بۆ مامەڵەی فەرمانگەکان پێویست بەوە بکات کەسەکە بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوترابێت و ئەوەیش کارێکی زۆر باشە\". رۆژی ٢ی ئاداری ٢٠٢١ یەکەم کاروانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی کە ٥٠ هەزار قورچک بوو، گەیشتە عێراق کە پێنج هەزاری بۆ هەرێمی کوردستان بوو. د. ئاسۆ حەوێزی گوتی \"رەنگە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا بگاتە ٢٠ % ـی دانیشتووان\". گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، زۆرجار ئەو ژمارە ڤاکسینەی حکومەتی عێراقی رایدەگەیێنێت کە کڕیویانە و، دەگوترێت ئەوەندەی پشکی هەرێمی کوردستانە، کەچی ئەو ژمارەیەیان بۆ نایەت کە پشکی خۆیانە و کێشەیان بۆ دروستدەبێت کە دەبێت بە رێژەی ١٥ %- ١٨ % یان بۆ بنێردرێت. رۆژی ١١ - ٠٥ - ٢٠٢١ وەزارەتی تەندروستی فۆرمی تۆماری کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆڤید - ١٩ی راگەیاند و گوتی \"ئەم فۆرمە ئامادەکراوە بۆ تۆمارکردنی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی کە دوای کوتران بە ڤاکسینی کۆرۆنا روودەدەن، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکه، بەپێی تووندیی نیشانەکان پەیوەندیتان پێوە دەکەین\". بە گوتەی د. ئاسۆ حەوێزی \"تاوەکو ئێستا ئەو کەسانەی بە ڤاکسین کوتراون، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراویان تێدا تۆمارنەکراوە. بەڵام هەندێک کەس هەن کە جۆرێک نەخۆشییان هەیە، رەنگە کاریگەریی لاوەکییان لەسەر دەربکەوێت. هەروەها تاوەکو ئێستا نەبووە کەسێکیش ڤاکسین لە خۆی بدات و تووشی کۆرۆنا بووبێت\". گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەی ئاشکراکرد، ئێستا لە ئاماری تووشبوونی کۆرۆنادا ئەو قۆناخەمان تێپەڕاندووە کە رێژەکە لە زیادبووندا بێت، ژمارەکان کەمیان کردووە، بەڵام مانای تەواوبوون نییە و بەداخەوە تووشبوویش هەیە کە دۆخی خراپە. یەکەمین تووشبووی کەڕووی رەش لە سلێمانی تۆمارکرا و، دوای مانەوەی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە نەخۆشخانە، رۆژی سێشەممە ٠١ - ٠٦ - ٢٠٢١ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. لەوبارەیەوە، د. ئاسۆ حەوێزی ئەوەی خستەڕوو \"ئەو کەسەی لە سلێمانی نەخۆشیی کەڕووی رەشی هەبوو و مرد، کێشەی ئەو نەخۆشییە و زۆر نەخۆشیی دیکەیشی هەبوو. هەموویان هۆکاری مردنەکەی بوون. دوای ئەوە هیچ تووشبوویەکی دیکە تۆمار نەکراوە\". د. باخان ئازاد، پزیشک لە تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە، رۆژی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبەردەم باڵەخانەی تەندروستیی ئەو پارێزگایەدا باسی لە چەند شێوازێکی گەندەڵی کرد کە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەرپرسەکانی تێوەگلاون. رۆژی ٢٨ی نیسان وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی سێ کەسیی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بە سەرۆکایەتیی بریکاری وەزیری تەندروستی پێکهێنا. د. ئاسۆ حەوێزی دەڵێت \"کەیسی گەندەڵی لە تەندروستیی هەڵەبجەدا کە لەلایەن د. باخان ئازادەوە وروژێندراوە، هێشتا لە لێکۆڵینەوەدایە. چاوەڕێی ئەوەین لیژنەکان کارەکانیان تەواو بکەن، ئەوکاتە باسی دەکەین. بەمزووانە کارەکانیان تەواو دەبێت\".", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ١١٧ هەزار قورچک ڤاکسینیان لە خەڵک داوە، بەوانەیشەوە کە دووەم جار کوتراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/10062021", "category": "health", "summary_length": 140, "article_length": 2977, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 1405}, {"article": "لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٦٩٣٣ پشکنینی نوێ کراوە، لەو ژمارەیە هەزار و ١٣٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٦ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ٥١٣ کەس چاکبوونەتەوە. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٢٦ ئێستا کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٧٨ هەزار و ٢١٦ کەس. لەو ژمارەیەش ٤٣ هەزار و ٨٥٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٥٠٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ٣١ هەزار و ٨٤٩ کەس لەژێر چاودێری پزیشکدان. وەزارەتەکانی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام خەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لەکاتی چوونەدەرەوەیان لە ماڵ دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا هەزار و ١٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٦ تووشبووی دیکەش مردوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/021120202", "category": "health", "summary_length": 167, "article_length": 598, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 277}, {"article": "یەکێک لەو ئەندامە گرنگانەی جەستە کە لە کاریگەرییە خراپەکانی گوشاری دەروونی دوورنییە مێشکە، پرسیارەکە ئەوەیە گوشاری دەروونی چۆن کاردەکاتە سەر مێشکمان؟ بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئەم بابەتە کراون و بەردەستن گووشاری دەروونی (سترێس) دەبێتەهۆی گۆڕینی پێکهاتەی مێشکی مرۆڤ. لەکاتی سترێسدا بڕێکی زۆری هۆڕمۆنی (کۆرتیزۆڵ) دەردەدرێت، ئەم هۆڕمۆنە کار دەکاتە سەر مێشک و سەرەنجام تووشی چەندین گرفتی دەروونیمان دەکات لە دیارترینیان بریتیین لە زوو تێکچوونی میزاج، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ. مێشکی مرۆڤ بە بەرگێکی پارێزەر دەوردراوە کە پێی دەڵێن (Blood brain barrier) ئەم بەرگە وەک فلتەرێک بۆ مێشکە کە ناهێڵێت دەرمان، ماددە زیانبەخشەکان و میکرۆبەکان بچنە نێو مێشک، توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەدەن گوشاری دەروونی بەردەوام فرمانی ئەم بەرگە تێکدەدات و بەشێوەیەکی درێژخایەن مێشک دەخاتە بەر مەترسیی ماددە زیانبەخشەکان و میکرۆبەکان. گوشاری دەروونی یادەوەری مرۆڤیش لاوازدەکات، بۆ نموونە توێژەرەکان باس لەوە دەکەن کە کاتێک قوتابییان پێش تاقیکردنەوەکانیان گووشاری دەروونیان دەبێت یادەوەرییان لاوازدەبێت و ناتوانن لەکاتی تاقیکردنەوە ئەو شتانە بیرخۆیان بهێننەوە کە خوێندوویانە. بەشێک لە توێژینەوەکان کە لەسەر مشک ئەنجامدراون ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە گوشاری دەروونی دەبێتەهۆی دروستبوونی (free radicals) واتە تیشکە زیانبەخشەکان و ئەمانەش هۆکارن بۆ مردنی دەمارەخانەکانی مێشک. گوشاری دەروونی و ئەو هۆڕمۆنانەی لەماوەی سترێسدا دەردەدرێن هۆکارن بۆ بچووکبوونەوەی مێشک و سەرەنجام کار دەکەنە سەر هەست و بیرکردنەوە و رەفتاری مرۆڤ، ئیدی تا کەسەکە وای لێدێت لە داهاتوودا زۆر بە زەحمەت دەتوانێت لەرووی سۆزدارییەوە خۆی بۆ ناخۆشییەکانی ژیانی ئامادە بکات و زاڵ بێت بەسەر دۆخە ناخۆشەکانی ژیانی. یەکێکی دیکە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بوونی گوشاری دەروونی بەشێوەیەکی درێژخایەن بەردەوام هەستکردنە بە ترس، ئەمەش چونکە گوشاری دەروونی ئەو بەشەی مێشک کە پێی دەڵێن ئەمیگدالا کە بە سەنتەری ترس لە مێشکدا ناسراوە چالاک دەکات و ئەمەش وادەکات کەسەکە بەردەوام هەست بە ترس بکات. کاتێک مێشک و جەستەت بەردەوام لەژێر فشاری دەروونیدابن هۆڕمۆنەکان و گوێزەرەکانی دڵخۆشی وەک دۆپامین و سیرۆتۆنین کەمتر دەردەدرێن و ئەمەش وادەکات کەمتر هەست بە دڵخۆشی بکەیت و بەردەوام خەمۆک بیت و تەنانەت ئەمە سەردەکێشێت بۆ ئالوودەبوون. یەکێک لە خراپترین کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی لەسەر مێشک زیادکردنی مەترسیی تووشبوونە بە نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار بەتایبەت خەڵەفان و ئەڵزهایمەر زیاددەکات. بۆ دووربوون لە کاریگەرییەکانی گوشاری دەروونی لەسەر مێشک پێویستە هەوڵبدەیت سوود لە تەکنیکەکانی خاوبوونەوە وەربگریت و کەمترین بڕی گوشاری دەروونیت هەبێت.", "summary": "زۆربەمان لە ژیانی رۆژانەماندا بە جۆرێک لە جۆرەکان تووشی گوشاری دەروونی دەبین، لەوانەیە لەکاتی کارکردن، لەماڵەوە لەگەڵ خێزان یان هاوڕێ و کەسە نزیکەکەمانمان تووشی کێشەیەک ببین و گوشاری دەروونیمان زیاتر ببێت، زۆربەشمان دەزانین گوشاری دەروونی بەشێوەیەکی درێژخایەن کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستییمان هەیە و بە نەرێنی کاردەکاتە سەر هەموو ئەندامەکانی جەستە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/08092021", "category": "health", "summary_length": 350, "article_length": 2361, "summary_token_count": 149, "article_token_count": 1062}, {"article": "توێژینەوەکە لەلایەن تاقیگەی نیشتیمانی ئالامۆس ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی (Cell) بڵاوبووەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوبووەتەوە کە لەرووی پێکهاتەی بۆماوەییەوە کەمێک جیاوازە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. بیتی کۆربەر، پسپۆڕی بایۆلۆژی لە تاقیگەی نیشتیمانی ئالامۆس دەڵێت، \"ئەم جۆرەی خۆگۆڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە D ٦١٤ G ناسراوە، لە زۆربەی وڵاتان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و خێراتر خەڵکی نەخۆشدەکات. \" پسپۆڕەکەی بایۆلۆژی روونیدەکاتەوە ئەم جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپییەکان بڵاوبووەتەوە، هەرچەندە ڤایرۆسەکە خێراترە لە بڵاوبوونەوە بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە تاوەکو ئێستا کوشندە نییە و نابێتەهۆی سەخت تووشبوونی خەڵک.", "summary": "توێژینەوەیەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی باس لە خۆگۆڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بڵاوبوونەوەی لە وڵاتە ئەمریکی و ئەوروپییەکاندا دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/040720206", "category": "health", "summary_length": 127, "article_length": 657, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 320}, {"article": "توێژینەوەیەکەی زانکۆی کۆپنهاگن دەریخستووە پیسبوونی هەوا و ژاوەژاوی رۆژانە کاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە. د. یۆنگ لی لیم، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە تەندروستیی ژینگەیی لە زانکۆی کۆپنهاگن دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە بەرکەوتنی درێژخایەن بە هەوای پیس و دەنگەدەنگی زۆر دەبێتەهۆی سستبوونی دڵ بەتایبەت بۆ ئەوانەی جگەرەکێشن یان بەرزەپەستانی خوێن. توێژینەوەکە لەسەر ٢٢ هەزار کەس ئەنجامدراوە و بۆماوەی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، پزیشکانی دانیمارک بۆیان دەرکەتووە پیسبوونی هەوا مەترسیی سستبوونی دڵ بەرێژەی % ١٧ و ژاوەژاو و دەنگەدەنگی دەرووبەریش بەرێژەی % ١٢ زیاددەکەن. پزیشکان لە هەردوو کاریگەرییەکانی ژاوەژاوی ژینگە و پیسبوونی ژینگەیان لەسەر تەندروستی کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە بەرکەوتنی درێژخایەن بەو دوو فاکتەرە ژینگەییە مەترسیین بۆ سەر تەندروستیی دڵ و دەبنەهۆی سستبوونی دڵ.", "summary": "پزیشکانی زانکۆی کۆپنهاگن رایدەگەیێنن بەرکەوتنی درێژخایەن بە هەوای پیس و ژاوەژاو مەترسیی سستبوونی دڵ زیاددەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/111020211", "category": "health", "summary_length": 110, "article_length": 790, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 371}, {"article": "د. نزار عسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک لە میانی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی رەوشی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک و سەرچاوەی تووشبووانی ئەمجارە کە تەنها لە داوەتێکدا ٥٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون رایگەیاند: \"تاوەکو ئێستا ٨٠٠ کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کەرەنتین دان و بەردەوامیشین لە کەرەنتینکردنی ئەوانەی بەرکەوتەی تووشبووانن، ٦٥ تووشبووی کۆرۆنا ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا هەن، ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراومان هەن، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ٤٠٠ کەس دەردەچێت کە بەرکەوتەی تووشبووانن و هاوکات نیشانەی نەخۆشییەکەیان تێدایە\". لەبارەی رەوشی تەندروستی تووشبووەکان، نزار عسمەت گوتی: \"بە گشتی رەوشی تەندروستی تووشبووان باشە، یەک بۆ دوو نەخۆش نەبێت پێویستیان بە ئۆکسجین هەبووە، تاوەکو ئێستاش هیچ یەکێک لە نەخۆشەکان پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد نەبووە\". بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک سەرچاوەی ئەمجارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆک، \"بەغدا بووە، لە رابردوودا ئەو کەسانەی لە ریزەکانی لەشکری عێراق بوونە و گەڕاونەتەوە، پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە، ئەوانەی نەخۆشییەکەیان هەبووبێت زوو کۆنترۆڵکرا بۆ ئەوەی بۆ هیچ کەسێکی دیکەی نەگوازنەوە، بەڵام ئەوانەی بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتەوە یان خۆیان شاردووەتەوە، یانیش بە شێوەیەک دەربازبوونە بەبێ ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت، ئەوانەش ماوەیەکی دوور و درێژ لەنێو کۆمەڵگەدا بوونە و کەسوکاری خۆشیان تووشکرووە دەکرێت و خەڵکێکیش بەهۆی ئەوانەوە تووشبووبێت. بۆیە تێگەیشتنی ئێمە بۆ هەبوونی ئەو ڤایرۆسە لە دهۆک زیاتر سەرچاوەکەی ناوەڕاست و خواری عێراقە زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە\". بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا ٩١ تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە ٢٦ کەس چاکبوونەتەوە. ئێستا ٦٥ تووشبوو لەنێو نەخۆشخانەکاندا هەن و لەژێر چاودێری وردی پزیشکدان. ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ٩١٠ تووشبووە، لەو ژمارەیە ٤٤١ تووشبوو چارەسەرکراون. هەروەها ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. کە ١٣ کەسیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین و ٣ کەسەکەی دیکەش لە سنووری پارێزگای هەولێرن.", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، سەرچاوەی ئەمجارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەغدا بووە. دەشڵێت، ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراومان هەن و ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ٤٠٠ کەس دەردەچێت کە بەرکەوتەی تووشبووانن و هاوکات نیشانەی نەخۆشییەکەیان تێدایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/040620203", "category": "health", "summary_length": 274, "article_length": 1905, "summary_token_count": 129, "article_token_count": 868}, {"article": "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ - ٠٥ - ٢٠٢٢، دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: \"ئەم پەتای سکچوون و رشانەوە شتێکی تازە نییە ساڵانە هەیە، ئەوەی ئێمە بڵاومان کردووەتەوە بۆ ترساندن و تۆقاندنی خەڵک نییە. هەروەها ئەم پەتایە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکە هەیە، رەنگە لە شوێنی دیکە زیاتریش بێت\". بە گوتەی دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵ و خستنەڕووی ئەو داتایانە بۆ ئەوەیە \"چۆن بتوانین بەشێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین، هەروەها بۆ ئەوەی دایکان و باوکان زانیاریی دروستیان لەبارەی نەخۆشییەکەوە هەبێت\". لەبارەی زۆربوونی ئەو نەخۆشییە لە وەرزی هاویندا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە رایگەیاند، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، چونکە لەو وەرزە وشکبوونەوەی منداڵان زیاد دەبێت واتە منداڵان زووتر تووشی وشکبوونەوە دەبن، یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەش ئەوەیە زۆرتر لە هاوینان لەوانەیە سەرچاوەی ئاو پیس ببێت، هەندێکجاریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خواردنانەی لە هاویندا لە دەرەوە هەڵدەگیرێن لەناو بەفرگردا هەڵناگیرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی ئەو خواردنانە جا چ بە ڤایرۆس بێت یان بەکتریا بێت. دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا بۆ دووربوون لەو نەخۆشییە ئاماژە بە چەند رێنوێنییەک دەدات و بە پێویستی دەزانێت \"لێرە بەدواوە ئاو بکوڵێندرێت و سارد بکرێتەوە پێش ئەوەی بخورێتەوە، پاکوخاوێنی تەوالێت و حەمام کە سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ بڵاوبوونەوەی پیسی و تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە، دەبێت منداڵەکانمان فێر بکەین چۆن پێش نان خواردن و دوای نان خواردن دەستیان جوان بشۆن. میوە و سەوزە جوان بشۆردرێتەوە ئینجا بخورێت، خواردنەکان جوان بکوڵێندرێن ئینجا بخورێن، ئەگەر منداڵێکی تووشبوومان هەبوو لە ماڵەوە، ئەو کەلوپەلانەی ئەو منداڵە بۆ خواردن و خواردنەوە و دەست سڕینەوە بەکاری دەهێنێت لەلایەن منداڵەکانی دیکەوە بەکارنەهێندرێت\". پێشتر دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو لە رۆژێکدا ٧٠ منداڵ لە نەخۆشخانەکە بۆ چارەسەر ماونەتەوە ٣٠ یان سکچوون و رشانەوە بووە. لە ٥٠٠ منداڵ کە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، ٢٠٠ یان سکچوون رشانەوەیان هەبووە؛ بەگشتی ٤٠ % ی منداڵەکان تووشی سکچوون و رشانەوە بوون. سەبارەت بە نیشانەکانیش، دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا گوتی: \"ئەگەر منداڵێک تووشی سکچوون و رشانەوە بوو، ئەگەر تای زۆر بەرز نەبوو، نیشانەکانی وشکبوونەوەی نەبوو وەکو نەمانی فرمێسک و وشکبوونەوەی دەم و کەمبوونەوەی میز، دەکرێت هەر لە ماڵەوە بە پێدانی شلەمەنی و بڕێکی باشی ئاو، سۆسی سێو، مۆز، ئەو مغەزییە تۆزەی دەگیرێتەوە پێی بدرێت. بەڵام ئەگەر تایەکەی زۆر بەرز بوو، پیساییەکەی خوێن و لیمانی لەگەڵدا بوو، ئەگەر نیشانەکانی وشکبوونەوەی لەگەڵدا بوو، ئەگەر گەشکەی لەگەڵدا بوو، ئەگەر نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، ئەگەر لە خوار یەک ساڵەوە بوو.. باشترە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکات یان پزیشکی پسپۆری منداڵان بیبینێت\". بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی داوایەکی دیکەی هەبوو و گوتی، جگە لە پزیشکی پسپۆری منداڵان هیچ کەسێک چارەسەری ئەو منداڵە تووشبووانە نەکات و دەشڵێت: \"هەموو سکچوون و رشانەوەیەک پێویستی بە دەرمانی فلاجین و کۆمەڵێک دەرمان نییە، هۆکارەکان زۆرن، لەوانەیە ڤایرۆس بێت، بەکتریا بێت، لەوانەیە هەستیاری بێت بە خواردن یان بە شیر، هەستیاری بە گەنم و جۆ، رەنگە شیرینی زۆر خواردبێت. بۆیە ئەگەر زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتانە نەکەین دەیان حاڵەتی ترسناک یان گیانلەدەستدان یان گورچیلە وەستان و ماکی زۆرتر رووبدات\".", "summary": "بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی روونکردنەوە لەسەر ئامارەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سکچوون و رشانەوەی منداڵان لە شارەکە دەدات و ئاماژە بەوە دەدات، بڵاوکردنەوەی ئەو داتایانە بۆ ئەوە نییە \"ترس و تۆقاندن\" لای دایک و باوکان دروست بکەن، بەڵکو ئامانجیان ئەوەیە رێگری لەو نەخۆشییە بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/29052022", "category": "health", "summary_length": 306, "article_length": 3099, "summary_token_count": 134, "article_token_count": 1393}, {"article": "د. ستیڤن هان، کۆمسیاری باڵای دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایدەگەیێنێت خەڵک زۆر و تەنانەت هەندێك لە پسپۆڕان پێیانوایە کە دەکرێت ژمارەی ژەمەکانی پێکوتەی کۆرۆنا کەمبکەنەوە و تەنیا یەکجار کوتان بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەی زانستی بۆ دروستبوونی بەرگری دژی کۆرۆنا، دەبێت کەسێك دووژەمە پێکوتە وەربگرێت. کۆمسیاری باڵای دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی روونیدەکاتەوە بەدواداچوونیان بۆ کۆمەڵێک کەس کردووە کە هەندێكیان ژەمی تەواوی ڤاکسین و هەندێك نیوەی ژەمەکان واتە تەنیا یەک جار کوتانیان بۆ کراوە کردووە. د. ستیڤن هان دەڵێت هەرچەندە توێژینەوەی زۆر لەڕێگەن لەبارەی کەمکردنەوەی ژەمەکانی ڤاکسین، بەڵام دەبێت تاوەکو هەموو زانیارییەکیان دەستدەکەوێت، هەموو کەسێك دژی ڤایرۆسەکە دوو جار کوتانی بۆ بکرێت. روونیشیدەکاتەوە دەبێت ٢١ رۆژ لەنێوان دوو ژەمە پێکوتەکەی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر - بیۆنتێك هەبێت، هەروەها بۆ پێکوتەی کۆمپانیای مۆدێرنا دەبێت لانیکەم ٢٨ رۆژ هەبێت.", "summary": "دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایدەگەیێنێت هەر کەسێک کە پێکوتەکانی فایزەر یان مۆدێرنا وەردەگرێت، دەبێت هەردوو ژەمەکە وەربگرێت بۆ ئەوەی بەرگری پەیدا بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/05012021", "category": "health", "summary_length": 154, "article_length": 859, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 394}, {"article": "د. تۆم فریدێن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان و بەڕێوەبەری پێشووی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەڵێت، ئەوانەی بە تەواوی ڤاکسینیان وەرگرتووە پێویست ناکات نیگەران بن و بترسن، بەڵکو ئەوانە دەبێت ترسیان هەبێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. پزیشکە ئەمریکییەکەی پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان روونیدەکاتەوە دەلتا دوو هێندە زیاتر لە جۆرە باوەکەی کۆرۆنا خێرایە لە بڵاوبوونەوە، ئەمەش واتە ژمارەیەکی زیاتری خەڵک تووشدەکات و ژمارەیەکی زیاتریش بە توندی نەخۆشدەخات بەڵام بە ڤاکسین دەتوانین بەرەنگاری ئەم شەپۆلە ببینەوە. د. تۆم دەشڵێت، تێبینیمان کردووە ئەو شوێنانەی کەمتری کوتانی لێ ئەنجامدراوە ئێستا زۆرترین ژمارەی تووشبوویان هەیە. پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیی لە جیهاندا پێیانوایە یەکێک لە رێگەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا خێراکردنی هەڵمەتەکانی کوتانە.", "summary": "پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە بەڵام بە ڤاکسین دەتوانین بەرەنگاری ببینەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/270720211", "category": "health", "summary_length": 147, "article_length": 787, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 348}, {"article": "بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و ٧٢٥ پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی ١٠٧٤ کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە. تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون: هاوکات ٥٣٦ تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە: لەو ماوەدا ٧ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە سێیان لە پارێزگای هەولێر و چوارەکەی دیکەش پارێزگای سلێمانی بوون. پشکنینەکان: ١٥٤٤٤٤٥ پشکنین ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: ١٧٩٦٨ کەس وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١٠٧٤ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا ٧ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٥٣٦ تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/180420211", "category": "health", "summary_length": 236, "article_length": 642, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 300}, {"article": "ماوەی چوار رۆژە لەسەر یەک لە بەریتانیا تووشبوون بە کۆرۆنا کەمیکردووە و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ٣١، ٧٩٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون. پزیشکانی بەشی تەندروستیی گشتی بەریتانیا بۆیان دەرکەوتووە، ١٦ تووشبوو هەڵگری جۆرێکی نوێی کۆرۆنان کە بە B. ١.٦٢١ ناسراوە و ئێستا لە ژێر توێژینەوەدایە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی حکومەتی بەریتانیا لەبارەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بڵاویکردووەتەوە، ئەم جۆرە نابێتەهۆی بە توندی تووشبوون بە کۆرۆنا و مەترسیدارنییە. پزیشکانی بەریتانیا رادەگەیێنن، ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری B. ١.٦٢١ لە وڵاتانی کۆڵۆمبیا، ئەمریکا و ئیسپانیا تۆمارکراوە. حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە دەیانەوێت پشکنینی زیاتر بۆ خەڵکەکەیان بکەن بەتایبەت لە شوێنەکانی کارکردن وەک بنکەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە، ئەم هەنگاوەشیان بۆ ئەوەی زۆرترین تووشبوو بدۆزنەوە و نەهێڵن دووبارە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت. تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا ٤٦٥١٩٩٩ کەس قورچکی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.", "summary": "بەشی تەندروستیی گشتی بەریتانیا چەند تووشبوویەک بە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیێنێت و دەڵێت بەدواداچوون بۆ تووشبووەکان دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/260720214", "category": "health", "summary_length": 130, "article_length": 856, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 402}, {"article": "لە راپۆرتەکەدا هاتووە خانمان، بەساڵاچووان، تووشبووانی نەخۆشییەکان و ئەوانەی تەمەنیان خوار ٣٤ ساڵە، نیشانەکانی خەمۆکییان زیاتر لێبەدیدەکرێت، واتە کۆرۆنا وایکردووە رێژەییەکی زیاتری خەڵکی لە زۆربەی چین و تەمەنەکان تووشی گرفتی دەروونی ببنەوە یان ئەوانەی خۆیان گرفتی دەروونییان هەبووە، حاڵەتەکەیان خراپتر و توندتربووە. سەبارەت بە هۆکارەکەشی، لە راپۆرتەکەدا زۆر هۆکار باسکراون وەک، لەدەستدانی پیشە و کاریگەرییە ئابوورییەکانی کۆرۆنا لە ژیانی کەس، ترس لە نەخۆشکەوتن و تووشبوون و هەواڵە نادروستەکان لەبارەی کۆرۆنا کە بڵاودەکرێنەوە. لە راپۆرتەکەی ماڵپەڕی هێڵس لاین بەجۆرێک باسکراوە، کە ئەمریکییەکان هێندەی ئەم ماوەیەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا خەمۆکی و گرفتە دەروونییەکانی دیکەیان لێبەدی نەکراوە، بەو جۆرەی خەملاندن کراوە کە لە هەر پێنج ئەمریکی سێیان ترسیان لە کۆرۆنا هەیە و گرفتی دەروونییان هەیە.", "summary": "بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی (Healthline) دەرکەوتووە، ئەم دۆخەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکردووە رێژەیی تووشبوون بە گرفتە دەروونییەکان بەگشتی، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بەتایبەتی، زیاتربێت بەتایبەت لە وڵاتی ئەمریکا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/010620206", "category": "health", "summary_length": 213, "article_length": 781, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 344}, {"article": "د. بژار موسا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت لە هەولێر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا ٦ پزیشک و ٢ کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون، هیچ پزیشك و کارمەندێك بە نەخۆشییەکە گیانی لەدەستنەداوە. د. بژار موسا دەڵێت پزیشكان و پەرستاران بەرکەوتنی زۆرتریان لەگەڵ نەخۆشان هەیە، دەبێت زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەبێت پابەندبن بە بەستی دەمامک و دەستکێش و مەرجە خۆپارێزییەکان، نەخۆشانیش لە نەخۆشخانە ماسک ببەستن. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاوکات دەشڵێت لەنێو پزیشك و کارمەندە تەندروستییەکانی تووشبووی کۆرۆنا، ٦ یان چاکبوونەتەوە، ئێستا دوو پزیشكی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماون، کە دوایین پزیشك ئەمڕۆ تووشی کۆرۆنا بوو.", "summary": "ئەمڕۆ پزیشكێكی پلەبەند لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیێنێت تاوەکو ئێستا لە هەولێر ٨ پزیشك و کارمەندی تەندروستیی تووشی کۆرۆنا بوون، ٦ یان چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/070620205", "category": "health", "summary_length": 201, "article_length": 714, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 320}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی، ئەو دوو تووشبووە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٨ ساڵن و بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووی دیکە هەبووە. هەر ئەمشەو سێشەممە ٢٦ - ٥ - ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی کەسێکی دیکەی لە سلێمانی راگەیاند، هاوکات گوندێکیش لە قەزای مێرگەسووری سەر بە پارێزگای هەولێر کەرەنتین کرا. کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٥٠٧ کەسن کە ٤٠٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا لە هەولێر ٢٥٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٢١١ کەسیان چاکبوونەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە. دکتۆر شاخەوان خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا هۆشداریدەدات و دەڵێ \"دۆخی ئەو نەخۆشانەی لەم دواییەدا هێنران لە پێشتر خراپترن، ڤایرۆسەکە زیاتر کاریگەریی لێکردوون\". لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID - ١٩ لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێك تەمەن ٥٠ ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنایان لە پارێزگای هەولێر تۆمارکردووە کە دانیشتووی عەینکاوەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/260520204", "category": "health", "summary_length": 130, "article_length": 1047, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 482}, {"article": "بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان لەلایەن وەزیری تەندروستیی فەرەنسا، تووشبووەکە لە ١٩ی دیسەمبەر (مانگی ١٢) لە لەندەن گەڕاوەتەوە. بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا وایکرد بەشێکی زۆری وڵاتان گەشتەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە رابگرن ئەمەش لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو چونکە وەک سەلمێندراوە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە. ئەو پیاوە فەرەنسییەی لە لەندەن گەڕاوەتەوە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بووە، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی لێ بەدەرنەکەوتووە. جگە لە وڵاتی فەرەنسا، تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە هەریەکە لە ژاپۆن، دانیمارک، ئوستراڵیا و هۆڵەندا تۆمارکراون.", "summary": "وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی دەستنیشانکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/261220203", "category": "health", "summary_length": 90, "article_length": 572, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 263}, {"article": "مۆدێرنا، فایزەر، ئەسترازێنیکا، جۆنسن ئەند جۆنسن، سپوتنیک ڤی و سینۆفارم ئەو شەش ڤاکسینەن کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان مۆڵەتی بەکارهێنانیان وەرگرتووە. کۆمپانیای دروستکەری ئەو ڤاکسینانە وەکو هەر کۆمپانیایەکی دیکەی داهێنانکار، خاوەنی هزری داهێنانی ڤاکسینەکەیانن، واتە هیچ وڵات یان کۆمپانیایەکی دیکە ناتوانێت بێ مۆڵەتی ئەوان ڤاکسینەکەیان کۆپی بکات و لای خۆی بەرهەم بهێنێت. کەم دەستکەوتنی ڤاکسین لەلایەن وڵاتە هەژارەکانەوە وایکردووە، وڵاتانی وەکو هیندستان و ئەفریقیای باشوور داوا بکەن مافی خاوەندارێتیی هزریی لەسەر ڤاکسینەکان لاببردرێت. ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: \"ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بەرهەمهێنەرانی ڤاکسین زانیاری و تەکنەلۆژیای خۆیان هاوبەشی پێبکەن کە ئەوەش وادەکات بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە نێوخۆی وڵاتان بەرفراوانتر بێت. \" سەرۆکی رووسیاش پشتیوانیی خۆی بۆ لابردنی مافی خاوەندارێتیی هزری لەسەر ڤاکسینەکان دەردەبڕێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە وڵاتەکەی توانیی سپوتنیک ڤیی وەکو یەکەمین ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان دروستبکات و ئێستاش خەریکی دروستکردنی ڤاکسینێکی دیکەیە دژی کۆرۆنای گۆڕاو. ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێت، \"بێگومان رووسیا پاڵپشتی لەم هەنگاوە دەکات. لەم بارودۆخەدا هەر وەکو پێشتریش چەندین جار گوتوومە، نابێت ئێمە بیر لە کۆکردنەوەی زۆرترین قازانج بکەینەوە، بەڵکو دەبێت بیر لە مسۆگەرکردنی سەلامەتیی خەڵک بکەینەوە. \" هەرچی ئەوروپییەکانن پێیان وایە، لابردنی مافی خاوەندارێتیی هزریی لەسەر ڤاکسینەکان بە تەنیا بەس نییە بۆ ئەوەی ڤاکسین بە هەموو وڵاتان بگات. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش لەو بارەوە دەڵێت، \"کێشەکە لە مافی خاوەندارێتیی هزرییدا نییە. دەکرێت مافی خاوەندارێتیی هزری بە هەندێک تاقیگە بدەیت کە رەنگە هەر نەزانن بەرهەمی بهێنن. پرسە سەرەکییەکە لە دابەشکردنی ڤاکسینەکاندایە، پێویستە لە رێگەی کۆڤاکسەوە دابەشبکرێت. ئەوروپییەکان کاریان لەسەر ئەم شتە کردووە\". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ماکرۆن ئاماژە بەوە دەدات، \"پرسێکی دیکە ئەوەیە کە نابێت هەناردەکردنی پێکهاتەکانی ڤاکسین و خودی ڤاکسینەکانیش قەدەخەبکرێت. ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا هەناردەکردنی بەشێکی زۆری ئەو پێکهاتانەیان قەدەخەکردووە. ئێستا ١٠٠ % ی ئەو ڤاکسینانەی لە ئەمریکا بەرهەمدەهێنرێن، بە ئەمریکییەکان دەدرێن. لە ئەوروپا، ئێمە ١١٠ ملیۆن ڤاکسینمان بەرهەمهێناوە. ٤٥ ملیۆنمان هەناردە کردووە و ٦٥ ملیۆنەکەی دیکەشی بۆ خۆمان هێشتوونەتەوە. ئێمە بەخشندەترینی جیهانین. \" یێنس شپان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا دەڵێت، \"کێشەی سەرەکیی مافی خاوەندارێتیی هزریی نییە، بەڵکو توانای بەرهەمهێنانەکەیە. بەتایبەتیش بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان لە رێگەی تەکنەلۆجیای mRNA ئەمە شتێک نییە بتوانی تەنیا بە هەبوونی مۆڵەت، بەئاسانی لە هەر شوێنێک یان لە هەر کارگەیەک بتەوێت دروستی بکەیت، چ لە ئەڵمانیا بێت، یان چین بێت یانیش لە چیلی. ئەمە هەمووی پەیوەندیی بە گواستەنەوەی تەکنەلۆژیاوە هەیە. \" کۆمپانیا دەرمانسازەکان دژی ئەوەن مافی خاوەندارێتیی هزریی ڤاکسینەکانیان لێ بسەندرێتەوە. هەروەها بۆ ئەوەی پێشنیازەکەی ئەمریکا بکرێتە یاسا و جێبەجێبکرێت، پێویستە هەر ١٦٤ وڵاتە ئەندامەکەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی پەسندی بکەن. ئەوەش وادەکات سەرکەوتنی پێشنیازەکە ئاسان نەبێت.", "summary": "ئەمریکا لەسەر داوای هیندستان و ئەفریقیای باشوور، بەفەرمی پێشنیازی لابردنی خاوەندارێتیی هزری پێشکێش بە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی کرد و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتیوانیی خۆی بۆی دەربڕی. ئەوەش بە مەبەستی رێگەخۆشکردن بۆ دروستکردنی ڤاکسین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/080520211", "category": "health", "summary_length": 232, "article_length": 2855, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 1293}, {"article": "د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"هەر کەسێک گەشت بکات بۆ دەرەوەی وڵات، دەبێت پشکنینی کۆرۆنای کردبێت، بەڵام ئەگەر هەردوو قورچکە ڤاکسینەکەی وەرگرتبێت لە گەڕانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای پشکنینی کۆرۆنای لێناکات، ئەمەش رێنماییەکە تایبەت بە هەرێمی کوردستان و بێگومان لە وڵاتێکی دیکە رەنگە جیاوازبێت. \" لەبارەی دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، دۆخەکە بەرەو باشتربوون دەڕوات، پێشتر تووشبوون ٢٣ % بوو، بەڵام ئەم ماوەیە بۆ % ١٠ - ١٣ کەمبووەتەوە. سەبارەت بە زۆری ژمارەی مردنیش بە کۆرۆنا گوتی \"ئەوانەی ئێستا رۆژانە بە کۆرۆنا دەمرن، تووشبووی پێشترن کە بەداخەوە هێشتا تووشبووی قورس زۆرن و دەبێ لە خۆپارێزی سارد نەبینەوە\". هاوکات کامی کەمال، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە رووداوی گوت: \"ئێمە لە دەروازەکە تیمێکی تەندروستیی تایبەتمان هەیە کە راستەوخۆ سەر بە وەزارەتی تەندروستین، پابەندین بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان\". پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە کارتی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانە دروستدەکات کە هەردوو قوڕچکی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و دەیانەوێت گەشتی دەرەوە بکەن، بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای زانیاری و کوردڤاکس لە وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: \"کارتەکە خەسڵەتی نێودەوڵەتی هەیە و بارکۆدی تایبەتی هەیە و لە فڕۆکەخانەکانی جیهان باوەڕپێکراو دەبێت\". رۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠٢١، حەربی كەتۆ، بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای زانیاری و پۆرتاڵی كوردڤاكس لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"کارت ڤاکسین بۆ ئەوە کەسانە دروستدەکرێت کە بە رێگەی ئەلیکترۆنی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمارکردووە و هەردوو قورچکەکەیان وەرگرتووە و رێنماییان داوەتە هەر حەوت بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکەی وەزارەت بۆ ئەوەی دەست بەدروستکردنی کارتەکە بکەن\". کارتەکە بەقسەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی جیهان کاری پێدەکرێت، مەرجی وەرگرتنی هەردوو قوڕچکی ڤاکسینەکەیە، بۆ دروستکردنی کارتەکەش دەبێت ئەو کەسەی دەیەوێت بۆی دروستبکرێت کارتی وەرگرتنی ڤاکسین و پاسپۆڕتی لەگەڵ خۆی ببات. حەربی كەتۆ، گوتیشی: \"کارتەکە پلاستیکییە و لە رووی یەکەمی ناوی تەواوی کەسەکە و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی لەگەڵ ژمارەی پاسپۆرتەکەی و ژمارەیەکی سیستەم ئای دی کە تایبەت دەبێت بە وەزارەتی تەندروستی، رووی دووەمی کارتەکەش جۆری ئەو ڤاکسینەی تێدا رووندەکرێتەوە کە کەسەکە وەریگرتووە، لەگەڵ قوڕچکی یەکەم و دووەم و مێژووی وەرگرتنی قوڕچکەکان و ژمارەی باجەکە و بارکۆدەکەش کە ئەم بارکۆدە لەهەرشوێنێک دەتوانێت لەڕێگەیەوە بچیتە نێو سیستەمەکە و بەکاری بهێنیت. \" ئەو بەڕێوەبەری وەزارەتی تەندروستی گوتیشی: \"ئەو كارتە ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان دەكات و دەبێتە بەڵگەنامەیەکی فەرمی و لەسەر ئاستی عێراق یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان دروستبکرێت و ئەم کارەش بە هاوکاری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکرێت و هێشتا لە عێراق دروستنەکراوە. \" ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەوانەی بە ڤاکسین کوتراون", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر کەسێک دوو قورچک ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردبێت، لە کاتی گەڕانەوە پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا ناکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/300820212", "category": "health", "summary_length": 193, "article_length": 2789, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 1251}, {"article": "د. چەتۆ محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە وەكالەت بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: راستە لە نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵانی هەولێر گرفتی كەمی شوێنمان هەیە و رۆژانە نزیكەی ١٥٠٠ نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە دەكەن، بۆیە گرفتی شوێنمان بۆ دروستبووە\". بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە وەكالەت، ئەوەشی خستەڕوو: \"رۆژانە دوو تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەو نەخۆشخانەیە بەكاردێت، بۆ چارەسەركردنی شوێنی مانەوەی نەخۆش، نەخۆشخانەیەكی نوێی ١١٠ سەرینی لە تەنیشتی دەكەینەوە، بەوەش چارەسەری ئەو گرفتە دەكرێت ئەو نەخۆشخانە نوێیەش تاڕادەیەكی باش كارەكانی تەواو بووە تەنیا كردنەوەی ماوە\". نەخۆشخانەی راپەڕینی هەولێر کە تایبەتە بە منداڵان نەخۆشخانەیەکی، ٢٠٠ قەرەوێڵەییە.", "summary": "لە نەخۆشخانەی راپەڕینی هەولێر کە تایبەتە بە منداڵان لەبەر كەمی قەرەوێڵەی نەخۆش، هەندێ‌جار دوو نەخۆش لەسەر قەرەوێڵەیەك دەمێننەوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەكالەت دەڵێت \"بەهۆی زۆری نەخۆش، لەو نەخۆشخانەیەدا گرفتی شوێنی مانەوەی نەخۆشمان بۆ دروستبووە، بەڵام لە هەوڵی چارەسەركردنیداین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/281120191", "category": "health", "summary_length": 291, "article_length": 674, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 309}, {"article": "د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، \"دوای جەژنی قوربان بەهۆی تێکەڵبوونی زۆری خەڵک رێژەی تووشبوون زۆر زیاد بوو، لە دوو هەفتەی رابردوودا رێژەکە زۆر بەرزبووەوە و گەیشتە ئاستی مەترسیدار، هەموو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا پڕبوون و بە ناچاری نەخۆشخانەی دیکە تایبەت کران بە نەخۆشانی کۆرۆنا. \" بریکاری وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، \"بۆ زیادکردنی بنکەکانی چارەسەری کۆرۆنا و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و لە پارێزگاکان نەخۆشخانەی دیکە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراون. ئێمە لە ماوەی ئەو ساڵ و نیوەی لەگەڵ ئەو نەخۆشییە رووبەڕوو دەبینەوە ئەزموونێکی باشمان پەیدا کردووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر. \" ماوەیەکە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و بەرپرسانی تەندروستییش هۆشداری دەدەن و داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن خۆیان بپارێزن. د. رەهێڵ فەرەیدوون گوتی: \"بێگومان زیادبوونی ئامارەکان نیشانەی تێکەڵابوونی زۆرە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی گەشتیارین، هەفتەی رابردوو لە هەڵەبجە و سلێمانی ئامارەکان زۆر بەرزبوون و لە هەولێر و دهۆک و راپەڕین زیاتر بوون. \" وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە ٢٤٢٧ ـی رۆژی ٢٠٢٠/٠٨/٠٩ کە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە، چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد کە دەچنە نەخۆشخانە تایبەتەکان. یەکێک لە بڕیارەکان ئەوە بوو کە نرخی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە رێژەی نێوان ٤٠ % تا ٥٠ % لە کۆی گشتیی خزمەتگوزارییەکان بە گوێرەی جۆرەکانی چارەسەر کەم بکرێنەوە. د. رەهێڵ فەرەیدوون راشیگەیاند، \"ئێمە پار لەسەر داوای پەرلەمان داوامان لە کەرتی تایبەت کرد هاوکارمان بن و نەخۆشخانەکانیان بۆ کۆرۆنا تەرخان بکەن، بە چەند قۆناخێک نرخەکانیان بۆ دەستنیشان کرا، لیژنەیەک دروست کرا و بە داخەوە لە زۆربەی نەخۆشخانە تایبەتەکان نرخی زیاد وەرگیراوە. ناڵێم هەموویان، بەڵام بەشێکیان وان. ئێمە لە بەرامبەر ئەوەش رێکارمان گرتووەتە بەر، زۆربەی گلەییەکان لە شاری هەولێر بوون و لێپێچینەوە کراوە، نرخەکان لەلایەن ئێمەوە جێگیرکراون، هەر هاونیشتمانییەک گلەیی هەبێت لێپیچینەوە دەکەین. \" ئێستا لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بنکەی تایبەت بە کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان بەرگری دژی ڤایرۆسەکە پەیدا بکەن. بریکاری وەزارەتی تەندروستی گوتی، \"پێویستە تا کۆتایی ساڵ ٢٠ % ـی خەڵک ڤاکسین وەربگرن، پێشتر گرفتمان کەمیی ڤاکسین بوو، چونکە ڤاکسینی پێویست بەردەست نەبوو، زۆریش هەوڵمان دا، بەڵام فایزەر ئامادە نەبوو پێمان بفرۆشێت، هەروەها ئەسترازێنیکایش نەکڕدرا، ئەوەی سینۆفارمیش داخوازیی هاونیشتمانییانی لەسەر نییە، چونکە بە بڕیارێکی وڵاتانی ئەوروپا ئەو کەسانەی ئەو ڤاکسینەیان لە خۆیان دابێت ناتوانن گەشت بۆ ئەو وڵاتانە بکەن. عێراق دەبێت رێژەی ١٧ % ـی ڤاکسین بداتە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە ئەو رێژەیە نانێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو ١٢ % دەنێرێت، بەڵام رۆژ بە رۆژ ڤاکسینی زۆرتر دێتە عێراق بەشی ئێمەش زیاد دەکات. \" بە گوتەی د. رەهێڵ فەرەیدوون، پێشتر تەنیا هەشت ناوەند ڤاکسینی فایزەریان لێدەدا، بەڵام ئێستا ناوەندەکان زۆر زیادکراون و کاتی لێدانی ڤاکسینیش درێژ کراوەتەوە، ئەو ڤاکسینەی هەفتانە دێت نامێنێتەوە و دەدرێتە هاونیشتمانییان. هیوادارین تا کۆتایی ساڵ بگەینە ئەو رێژەیەی کە داواکراوە. دەڵێت، \"گەشبینیشم چونکە رۆژبەڕۆژ رێژەکە زیاد دەکات. \" تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و ٧٦١ هەزار و ١٤٣ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون؛ ملیۆنێک و ٥٧٦ هەزار و ٥٩٣ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا ٨٩.٥ % ی تووشبووان، هەروەها ١٦٥ هەزار و ٩ تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ٩٦٠ لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، ١٩ هەزار و ٥٤١ تووشبووی کۆرۆنایش مردوون.", "summary": "بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە دوو هەفتەی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا زۆر بەرزبووەوە و گەیشتە ئاستی مەترسیدار و، \"بۆ زیادکردنی بنکەکانی چارەسەری کۆرۆنا هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/140820211", "category": "health", "summary_length": 229, "article_length": 3394, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 1549}, {"article": "وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رۆژی دووشەممە ٠٩ - ٠٨ - ٢٠٢١ لە راگەیێندراوی رۆژانەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ٨ هەزار و ٦٨٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە تاوەکو ئێستا ٢ ملیۆن و ٢٠٧ هەزار و ٦٩٩ تووشبوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا \"لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٥٤٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون، ٧٣٦ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٩ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە\". بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و ٧٢٢ هەزار و ٣٢٨ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون؛ ملیۆنێک و ٥٣٧ هەزار و ٧٤٠ لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە ٨٩.٣ % ی تێکڕای تووشبووان، هەروەها ١٦٥ هەزار و ٣١٨ تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، ٩٤٠ لەو تووشبووانەش لەژێر چاودێریی چڕدان، ١٩ هەزار و ٢٧٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٤٣ هەزار و ٥٦٣ پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراون، ئەنجامی پشکنینی ٩ هەزار و ٦١٩ کەسیان پۆزەتیڤ بووە. هەروەها ٦٧ تووشبووی ڤایرۆسەکەش لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/090820215", "category": "health", "summary_length": 238, "article_length": 920, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 447}, {"article": "د. میشێل گرین، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە ئەکادیمیای پزیشکانی پێست لە ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن پێستی مرۆڤیش بەرەو پیربوون دەچێت و ئەمە تاراددەیەک ئاساییە، بەڵام دەتوانین بە چەند هەنگاوێک پیربوونی پێست دوابخەین. پزیشکە ئەمریکییەکەی پێست روونیدەکاتەوە، تیشکی خۆر هۆکارێکی سەرەکی پێشوەختە پیربوونی پێستە، بۆیە یەکێک لە هەنگاوەکان ئەوەیە کە کەسەکە خۆی لە راستەخۆ دانە بەر تیشکی خۆر بپارێزێت ئەویش بە دانانی کرێمی دژەخۆر و بەردەوام دووبارەکردنەوەی. د. میشێل هەندێ رێنمایی دیکە دەخاتەڕوو بۆ پاراستنی پێست لە پیربوون و دروستبوونی چرچوولۆچی کە بریتین لە: - رۆژانە بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێست، بۆ ئەوەی پێست بە شێداری بمێنێتەوە ئەمەش وادەکات کە پێست بە گەنجی دەرکەوێت. - رۆژانە تەنیا دووجار رووخسار بشورێت و زۆرتر نەبێت لەوە. - واز لە خواردنەوە کحولییەکان بێنە - ژەمە خۆراکی تەندروست هەڵبژێرە و وەرزش بکە - زۆر جوڵە بە رووخسارت مەکە بۆ ئەوەی چرچولۆچ دروستنەبێت.", "summary": "پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری چەند رێنماییەک بۆ پاراستنی پێست لە پیربوون دەخاتەڕوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/08072021", "category": "health", "summary_length": 98, "article_length": 899, "summary_token_count": 41, "article_token_count": 413}, {"article": "ئامانج وەفایی، گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"بەهۆی ئەو گرفتانەی کە لە نووسینی رەچەتەی دەرمان دروست دەبوو، بڕیار دراوە کە لەمەودوا رەچەتەی دەرمان بە کۆمپیوتەر بنووسرێت. \" سەندیکای پزیشکان بڕیارەکە بە \"باش\" دەزانێت، بەڵام دەڵێت \"پێویستی بە گۆڕانکاری و زیادکردنە. \" گلەیی بەشێک لە خەڵک ئەوەیە کە پزیشکان بە دەستوخەتێکی ئاڵۆز ناوی دەرمانەکان دەنووسن ئەوەش وادەکات هەندێکجار هەڵە تێگەیشتن دروست ببێت. یەکێکی دیکەش لە گرفتەکان ئەوەیە کە وەکو هەندێک خەڵک بانگەشەی بۆ دەکەن، بەشێک لە پزیشکان بە دەستوخەتێکی دیاریکراو ناوی دەرمانەکان دەنووسن بەجۆرێک کە چەند دەرمانخانەیەکی تایبەت لێی تێبگەن. گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایگەیاند، چەند پێشنیازێکیان هەیە بۆ ئەو بڕیارە لەوانەش، دانانی سیستمێکی ئەلیکترۆنی کە ناوی هەموو دەرمانەکانی تێدابێت و بە ئاسانی رەچەتەکە بنووسرێت. هەروەها نەخۆش سەرپشک بکەن لە هەڵبژاردنی کوالێتی و کۆمپانیای دەرمانەکان نەوەک پزیشک و نۆڕینگەکان خەڵک پابەند بکەن. ئامانج وەفایی باسی لەوەشکرد، \"بڕیارەکە تەنیا پزیشکانی کەرتی تایبەت دەگرێتەوە، لە کاتێکدا پێویستە سەرجەم پزیشکان، بنکە تەندروستییەکان و راوێژکارییەکان بگرێتەوە چ لە کەرتی تایبەت یاخود گشتی. \"", "summary": "سەندیکای پزیشکانی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم پزیشکان کردووە کە دەبێت لە دوای ١٥ ـی ئەیلوولەوە پزیشکان رەچەتەی دەرمان بۆ نەخۆشەکانیان بە کۆمپیوتەر بنووسن، نەک بە قەڵەم.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/090920211", "category": "health", "summary_length": 172, "article_length": 1132, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 505}, {"article": "پێشووتر حکومەتی چین ئەم زانیارییە لە رۆژنامەی (South china morning post) بڵاوکردبووەوە کە باسی لە هەڵگرە بێدەنگەکانی کۆرۆنا کردووە، بەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی ئەنجامی پشکنینەکانیان بۆ ڤایرۆسەکە ئەرێنییە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان نییە. ئەم زانیارییانەی حکومەتی چین لەلایەن پزیشکانی توێژەر لە زانکۆی هۆکایدۆ بەسەرپەرشتی پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵگە هیرۆشی نیشیۆرا لە توێژینەوەکەدا بەدواداچوونی بۆ کراوە. بەگوێرەی بەدواداچوونەکەی پزیشکانی ژاپۆنی، ئەو ژاپۆنیانەی لە وهان نیشتەجێ بوون و پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە % ٣٠.٨ یان هیچ نیشانەیەکیان نەبووە. لە توێژینەوەکەدا باس لەوەکراوە لە زۆربەی وڵاتان تەنیا ئەوانەی نیشانەیان هەیە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت، بەڵام لەوانەیە لەنێو کۆمەڵگە هەڵگرانی ڤایرۆسەکە زیاتربن و هیچ نیشانەیەکیان نەبێت کە ئەمەش جێگەی مەترسییە چونکە دەتوانن بۆ دەرووبەریان بیگوازنەوە.", "summary": "توێژینەوەیەکی پزیشکانی زانکۆی هۆکایدۆ لە ژاپۆن دەریخستووە نزیکەی % ٣٠ی تووشبووانی کۆرۆنا نیشانەی نەخۆشییەکەیان نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/120720202", "category": "health", "summary_length": 116, "article_length": 804, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 372}, {"article": "ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ ـی ئەیلوولی ٢٠٢١، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەو ٣٥ کەسەی دادەمەزرێندرێن دەبێت دەرچووی پەرستاری زانکۆ یان پەیمانگە بن، بۆ ئەو بەشە نوێیەیە کە لە نەخۆشخانەی راپەڕینی هەولێر دەبێت و مووچەکانیشیان نزیکەی ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت. هەوڵدەدەین لە داهاتوودا دامەزراندنیان ببێت بە هەمیشەیی. \" هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاگاداری ئەو کەسانەی کردووەتەوە کە دەرچووی بەشی پەرستارین لە زانکۆ بێت یان پەیمانگە و خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست (کاتی) داواکارییەکانیان پێشکەشبکەن، دامەزراندنەکە بۆ بەشی دکتۆر (صبحی یعقوب)ـی منداڵان لە نەخۆشخانەی ڕاپەرین دەبێت. بەپێی ئاگادارینامەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن دەبێت ئەم مەرجانە جێبەجێ بکەن: ١ - پێشکەشکار دەبێت دەرچووی پەرستاری (کۆلێژ یاخود پەیمانگە) بێت. ٢ - پێویستە پێشکەشکار (CV) و پشتگیری شوێنی دەرچوونی پێ بێت بە نمرە، بەپێچەوانەوە پشتگیرییەکە فەرامۆش دەکرێت. ٣ - دوا رۆژ بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە تاوەکو رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٢/٩/٢٠٢١ دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر / هۆبەی پەرستاری. ٤ - رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٣/٩/٢٠٢١ تاقیکردنەوەیە لە نەخۆشخانەی راپەڕین لە هۆڵی (د. خورشید) لە کاژێر ١٠: ٠٠ تاوەکو ١٢: ٠٠ ـی نیوەڕۆ دەبێت بەپێی ئەم مەرجانە: - ئەنجامدانی تاقیکرنەوەیەکی تیۆری پێش چاوپێکەوتن، تاقیکردنەوەکە لە شەش پرسیاری پزیشکی پێکهاتووە و پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە هەڵسوکەوتی پیشەیی و پرسی زانیاریی گشتی سەبارەت بە کۆمپیوتەر و چۆنیەتی بەکارهێنانی لە کۆی هەشت پرسیار دایە، نمرەی قبووڵ لەم تاقیکردنەوەیەدا ٧٠ لە ١٠٠ دەبێت. - کەوتووان چاوپێکەوتنی دوای تاقیکردنەوە نایانگرێتەوە. - بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە دەتوانن پشت بەم دوو سەرچاوەیە ببەستن بۆ تاقیکردنەوەکە (Medical surgical of nursing، Fundamental of nursing). دابەشکردنی نمرەکان بۆ پێشکەشکار بەم شێوەی خوارەوە دەبێت: % ٣٠ بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری، ٣٠ % بۆ چاوپێکەوتن، ٢٠ % بۆ یەکەمەکانی بەشی پەرستاری یان ئەو خۆبەخشانەی کە شارەزاییان لە سێ مانگ کەمتر نەبێت لە چاودێریی چڕی نێو نەخۆشخانە، ٢٠ % لەسەر رەفتاری پیشەیی و جەستەیی دەرەکی لە کاتی چاوپێکەوتندا.", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت کە ٣٥ کەس لە دەرچووانی بەشی پەرستاری لە نەخۆشخانەی راپەڕینی تایبەت بە منداڵان لە هەولێر دادەمەزرێنن، داواش لە دەرچووان دەکات بۆ ئەو مەبەستە تاوەکو رۆژی ٢٢ ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ داواکاری پێشکەش بکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/160920213", "category": "health", "summary_length": 241, "article_length": 2069, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 961}, {"article": "بەگوێرەی داواکاری خەڵکی سان مارینۆ ئەوان دەیانەوێت لەمەودوا لانیکەم بتوانن لەژێر چەند رێنمایی و رێکارێكی تایبەتدا کۆرپەکانیان لەبارببەن. بەگوێرەی رێنماییەکان ئەو خانمەی بەهۆی دووگیانییەوە ژیانی لە مەترسیدابێت، دۆخی جەستەیی و دەروونیی دایکەکە تەواو نەبێت، هەروەها دەرکەوتبێت کە کۆرپەکە نەخۆشییەکی جەستەیی یان کرۆمۆسۆمی هەبێت دەتوانێت کۆرپەکەی لەبارببات. هەندێك لە دەنگدەران کە رێژەی ٧٧ % ی بەشداربووان دەگرێتەوە دەڵێن، دەیانەوێ لە ١٢ هەفتەی یەکەمدا بتوانن لەژێر رێنماییەکاندا کۆرپەکەیان لەبارببەن.", "summary": "دانیشتووانی وڵاتی سان مارینۆ دەنگدەدەن بۆ بەیاساییکردنی لەباربردن، بەمەش دەیانەوێت ئەو یاسایە رەتبکەنەوە کە ١٥٠ ساڵە رێگەی لە لەباربردنی کۆرپە گرتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/270920212", "category": "health", "summary_length": 150, "article_length": 500, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 220}, {"article": "دوای بەدواداچوونەکانی دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی بۆ دەرمانی (Belviq) کە ماددەی زانستی (lorcaserin)ی تێدایە دەرکەوتووە کە ماددەی تووشکەری شێرپەنجەی تێدایە و بڕیاری کشاندنەوەی لە بازاڕەکان داوە. لە راگەیێندراوەکەی دەزگا ئەمریکییەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی دەرمانەکە بەکاردەهێنن دەبێت بەزووترین کات بەکارهێنانی رابگرن. دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی لەساڵی ٢٠١٢ دەرمانی Belviqی بۆ دابەزاندنی کێش پەسندکرد، بەڵام دوای پشکنین بۆ دەرمانەکە بۆیان دەرکەوت، هەندێک ماددەی کیمیایی تووشکەری شێرپەنجەی تێدایە بۆیە بڕیاریدا فرۆشتنی دەرمانەکە رابگڕێت.", "summary": "دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی دەرمانێکی دابەزاندنی کێش لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە بەهۆی ئەوەی ماددەی توشکەری شێرپەنجەی تێدایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/190220203", "category": "health", "summary_length": 125, "article_length": 541, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 244}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا شەش هەزار و ٤٤١ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی ٧٧٠ کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە. ئەو ٢٠ تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، حەوتیان لە پارێزگای هەولێر، شەشیان لە پارێزگای دهۆک، پێنجیان لە پارێزگای سلێمانی و دووانیشیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون. هەروەها ١٢٠٨ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٥٦٠ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی ٣٥٦ هەزار و ٣١١ کەسیان پۆزەتیڤ بوون، ٣٣٤ هەزار و ٤٦٥ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و ٢٨٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، ١٥ هەزار و ٥٦١ تووشبووش لەژێر چارەسەردان. دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID ١٩ ژمارە (٦٠٦) ١. پشکنین: (٦٤٤١ پشکنینی نوێ) ٢. تووشبوو: (٧٧٠ تووشبووی نوێ) ٣. چاکبوون: (١٢٠٨ چاکبوون) کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٣٠٢٥٦٠ (١١٧٤٣٧٢ هەولێر، ٨١٧٩٣٣ سلێمانی، ١٢٨٦٥٢٣ دهۆك، ٢٣٧٣٢ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٥٦٣١١ (١٠٤٢٠٣ هەولێر، ١٢٤٢٢١ سلێمانی، ١٢٠٩٣٣ دهۆك، ٦٩٥٤ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٣٤٤٦٥ (٩٦٦٨٦ هەولێر، ١١٦٠٨٨ سلێمانی، ١١٥٣٢٨ دهۆك، ٦٣٦٣ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٥٥٦١ (٥٧١١ هەولێر، ٥٤٣٥ سلێمانی، ٤٠٣٥ دهۆك، ٣٨٠ هەڵەبجە) مردن ٦٢٨٥ (١٨٠٦ هەولێر، ٢٦٩٨ سلێمانی، ١٥٧٠ دهۆك، ٢١١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https:// gov. krd / coronavirus / dashboard /). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٧٧٠ تووشبووی دیکە تۆمارکراون و ٢٠ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/241020212", "category": "health", "summary_length": 165, "article_length": 1846, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 958}, {"article": "ئۆلیگ گریدنیڤ، جێگری وەزیری تەندروستیی رووسیا رایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیا و پەیمانگەی گەمالیا بەرهەمهاتووە، لە ١٢ی ئاب بە فەرمی تۆماردەکرێت. ڤاکسینەکەی پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی گەمالیا بەر لە ١٨ی حوزەیران راگەیێندرا، لە یەکەم هەنگاودا لەسەر ٣٨ خۆبەخش تاقیکرایەوە، هەموو خۆبەخشەکان سیستەمی بەرگریی بەهێزیان دروستکرد، یەکەم گرووپ لە ١٥ی تەممووز بەڕێکران، دووەم گرووپیش لە ٢٠ی تەممووز. ئاژانسە رووسییەکان راگەیەندراوێکیان بەناوی حکومەتی وڵاتەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت: \"دەبێت ٦٠ % ی رووسەکان بکوترێن، ٧٥ % ی ئەوانەی دەکوترێن لەوانەن کە کۆرۆنا هەڕەشەیە بۆ سەر گیانیان. \" راگەیەندراوەکە دەشڵێت، حکومەتی رووسیای فیدڕاڵ دەبێت دڵنیابێت لەوەی هەڵمەتی کوتان لە پایزی ٢٠٢٠ و زستانی ٢٠٢١ پاڵپشتی دارایی دەکرێن. \" بەگوتەی دێنیس مونتورۆڤ، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رووسیا، مۆسکۆ لە هەر مانگێکدا چەندین ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئامادەدەکات، پێشبینی بەهێز هەیە ڤاکسینەکە لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە هەڵمەتێکی کوتاندا بەکاربهێنرێت. ڤاکسینەکەی رووسیا سەلامەت و دانپێدانراوە؟ رووسیا دڵی بەم ڤاکسینە خۆشە کە مانگی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنانی دەکرێت، بەڵام هێشتا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دانی پێدانەناوە، ئەمەش مانای وایە پسپۆڕان لە سەلامەتییەکەی دڵنیانین و ئەگەر هەیە هەڕەشە بێت بۆ سەر گیانی ئەوانەی ڤاکسینەکەیان بۆ بەکاردەهێندرێت. کۆمەڵگەی رێکخراوەکانی کیلینیکی نامەیەکیان بۆ میخایل موراشکۆ، وەزیری تەندروستیی رووسیا ناردووە، لەنامەکەیاندا نووسیویانە، بەبێ دانپێدانانی نێودەوڵەتی تاوەکو سەرەتای ئاب پێکوتەکە لەسەر ١٠٠ کەس تاقیکراوەتەوە و بەکارهێنانی لە هەڵمەتێکی گشتیدا لەوانەیە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر گیانی خەڵکی. سڤیتلانا زاڤیدۆڤا، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەکە دەڵێت: \"باشە بۆ هەموو کۆمپانیاکان پابەندی یاساکانن بەڵام رووسیا نا؟ \" دەشڵێت: \"یاسای تاقیکردنەوەی ڤاکسین لەنێو خوێندا نووسراونەتەوە و نابێت پێشێل بکرێن. \" زاڤیدۆڤا دەڵێت \"ئەوەی لەبەردەم رووسیایە سندووقی جادووگەرانە و نازانین چی بەسەر خەڵک دەهێنێت لەدوای هەڵمەتی کوتان\". پەلەکردنی وڵاتان لە راگەیاندنی دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، زانایانی نیگەران کردووە، ئەوان دەڵێن هەنگاونانی هەڕەمەکی بۆ دروستکردنی ڤاکسین، لەوانەیە ئەنجامی پێچەوانەیان لێبکەوێتەوە لە ئەمریکا هەردوو گەورە کۆمپانیای دەرمان، مۆدێرنا و فایزەر ماوەی چەند مانگێکە دەستیان کردووە بە تاقیکردنەوەی ڤاکسین بەسەر ٣٠ هەزار کەسی خۆبەخش، سەرۆکی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ دەرمان بە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان گەشبینە. کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسن - یش چەند تاقیکردنەوەیەکی کردووە. هاوکات کۆمپانیای نۆڤاکس بڕی ١.٦ ملیار دۆلار لە حکومەتی ئەمریکا وەرگرتووە بۆ دروستکردنی ڤاکسین و بەڵێنیداوە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ دا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دانە ڤاکسین بەرهەمبهێنێت. بەریتانیا و چین و ئەڵمانیا سێ لەو وڵاتانەن کە سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەیان پێشکەوتنی گەورەیان لە بواری بەرهەمهێنانی ڤاکسین بەدەستهێناوە، یەکێک لە پێشکەوتنەکان هی زانکۆی ئۆکسفۆردە کە بەهۆی متمانەیی لە گشت بوارەکاندا خەڵک باوەڕێکی زۆریان پێی هەیە پێکوتەکەی مەترسی لەسەر گیانی مرۆڤ دروستنەکات.", "summary": "رووسیا تەحەددای هەموو جیهان دەکات و دەڵێت بەر لە هەموو وڵاتێک ڤاکسینی بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەکردووە، بڕیارە سبەی بە فەرمی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵیش دەست بە هەڵمەتی کوتان لە دژی کۆرۆنا دەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/11082020", "category": "health", "summary_length": 241, "article_length": 2779, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 1276}, {"article": "پزیشکانی ژاپۆن لە سکوڵی پزیشکی کیوشو لە فوکواکا، لە پەیوەندی نێوان خواردنەوەی چای سەوز و قاوە و تەندروست مانەوەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دووەمی کۆڵیوەتەوە. د. یوجی کۆمۆریتا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، چای سەوز و قاوە کۆمەڵێک سوودی تەندروستییان هەیە، ئێمە بۆمان دەرکەوتووە ئەو تووشبووانەی شەکرە کە چای سەوز و قاوە بەشێوەیەکی بەردەوام دەخۆنەوە مەترسیی مردنیان کەمتردەبێتەوە. لە توێژینەوەکەدا پزیشکانی ژاپۆن بەدواداچوونیان بۆ ٥ هەزار ژاپۆنی لە تەمەنی ٦٦ ساڵی کردووە کە نەخۆشیی شەکرەیان هەبووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، بەشداربووان لە توێژینەوەکەدا پرسیاریان لەبارەی شێوازی خواردن و جۆری خۆراک، وەرزشکردن، جگەرە و کحول لێکراوە. پزیشکە توێژەرەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو تووشبووانەی شەکرەی جۆری دووەمی کە رۆژانە زیاتر لە چوار کوپ چای سەوزیان خواردووەتەوە مەترسیی مردنی پێشوەختەیان % ٤٠ و ئەوانەی دوو کوپ قاوەیان خواردووەتەوە مەترسییەکە % ١٥ کەمتربووە. د. مینیشا سۆد، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیی شەکرە و کوێرەرژێنەکان لە نەخۆشخانەی لینۆکس هیل لە نیویۆرک کە بەشداری لە توێژینەوەکە نەکردووە بەڵام لەبارەی ئەنجامەکانی دەڵێت، ئەم کاریگەرییە ئەرێنییانەی چای سەوز تەنیا بۆ تووشبووانی شەکرە نییە بۆ هەموو نەخۆشییەک باشە. پسپۆڕە ئەمریکییەکەی نەخۆشیی شەکرە و کوێرەرژێنەکان روونیدەکاتەوە، ژاپۆنییەکان بەگشتی زۆر چای سەوز دەخۆنەوە، ئامارەکانیش نیشانمان دەدەن کە ئەوان تەمەندرێژترن و کەمتر بە نەخۆشییەکانی دڵ دەمرن. د. مینیشا سۆد: ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک نابن، بۆ نموونە ئێمە لێرە لە ئەمریکا کواڵێتی چای سەوزمان ئاوا باش نییە بە بەراورد بە ئەو چایە سەوزەی کە لە ژاپۆن بەرهەمدەهێنرێت.", "summary": "توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکانی ژاپۆن دەریخستووە، قاوە و چای سەوز بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمی بەسوودن و مەترسیی مردنی پێشوەختەیان کەمدەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/081220209", "category": "health", "summary_length": 151, "article_length": 1546, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 702}, {"article": "د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفڕانسێكی رۆژنامەڤانیدا لەکاتی کردنەوەی بنکەی تەندروستی ئازادی لە هەولێر گووتی چەند سکاڵایەک لەسەر نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان هەبووە و بەدواداچوونیان کردووە، ئەو نەخۆشخانانەی نرخەکانیان زیاترە لەوەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی داندراوە سزادەدرێن. د. سامان بەرزنجی روونیدەکاتەوە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەنێو یەکە تەندروستییەکاندا سندووقی سکاڵا و هێڵی گەرم بۆ سکاڵا داندراوە کە لەماوەی دوای دەوامی فەرمیش کراوەدەبێت. بەگوێرەی گوتەکانی وەزیری تەندروستی تاوەکو ئێستا رۆژانە تووشبووی کۆرۆنا تۆماردەکرێن کە بەشێكیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستییان بە چاودێری چڕە، رۆژانە رێژەیەکی تووشبووانیش گیان لەدەستدەدەن. وەزیری تەندروستی: چەند کەسێك لەسەر ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراون وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا هاوکات گووتی لەماوەی رابردوودا چەند کەسێك لەسەر دروستکردن و ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراون، داوا لە هاونیشتمانییان دەکات ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەدوای دروستکردنی کارتی ڤاکسین بەشێوەی ساختە نەبن. د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاکە رێگە بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسین بریتییە لە وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە ئەو کارتە نێودەوڵەتییە و کۆدێكی لەسەرە کە لە جیهاندا باوەڕپێکراوە. وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان روونیشیدەکاتەوە، چەند کەسێك بەهۆی هەوڵدان بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسینی ساختە دەستگیرکراون، روونیشیدەکاتەوە پرۆسەی دروستکردنی کارتی ڤاکسین زۆری پێناچێت و بە ئاسانی دەستدەکەوێت. ئەمڕۆ لە هەولێر بنکەی تەندروستی ئازادی کرایەوە کە بەیانیان و ئێواران کراوە دەبێت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر دەڵێت لە بنکەکەدا خزمەتگوزاری پزیشكی راوێژکاری و کوتان بەردەستدەبن.", "summary": "وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت بەدواداچوون بۆ نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکەن، ٤٥٠ هەزار دۆلاریان لەو پارەیە وەرگرتووەتەوە کە بە زیادە لە نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان وەرگیراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/280920213", "category": "health", "summary_length": 197, "article_length": 1641, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 723}, {"article": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەوانەی تووشبوون پێکهاتوون لە: ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منداڵێك لە گەڕەکی ٩٤ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن. تەنیا لە رۆژی دووشەممە ٠٦ - ٠٤ - ٢٠٢٠ لە سنووری پارێزگای هەولێر ٤٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بە تۆمارکردنی ئەم پێنج تووشبووەی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ ٢٨٥ کەس بەرزبووەوە لەو ژمارەیەش ١٠٥ کەس چاکبوونەتەوە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID - ١٩ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منالێك لە گەرەکی ٩٤ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی پێنج کەسی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/07042020", "category": "health", "summary_length": 98, "article_length": 871, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 402}, {"article": "پەیمانگەی بایۆلۆجی وهان و کۆمپانیای سینۆفارم بە هاوبەشی لە مانگی نیسان رابردووەوە پەرەیان بە پێکوتەیەک لە دژی کۆرۆنا دا، لە ١٢ی مانگی نیسانەوە رەزامەندییان پێدرا بۆ ئەوەی لەسەر مرۆڤ تاقیبکەنەوە، دواتر لە ٢٩ی ئایار لەسەر ١٨٠ خۆبەخش یەکەم بڕی پێکوتەکە تاقیکرایەوە. لە توێژینەوەکەدا بەشداربووان دوو ژەمی پێکوتەکەیان وەرگرتووە و بۆماوەی ٦٦ رۆژ بەدوایەکدا بەردەوامبووە. لە راگەیێندراوێکدا پەیمانگەی بایۆلۆجی وهان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی خۆبەخشەکان پێکوتەکەیان وەرگرتووە بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە، دەرکەوتووە ئاستی دژەتەن لە خوێنیان بەرزبووەتەوە کە ئەمەش ئاماژەیەکی باشە و بە مانای چالاکبوونی سیستەمی بەرگری جەستە دێت، بەتایبەت ئەو بەشداربووانەی دوو ژەمی پێکوتەکەیان لەماوەی ٢٨ رۆژدا وەرگرتبوو، هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تاوەکو ئێستا هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەر خۆبەخشەکان دەرنەکەوتووە. پەیمانگەی بایۆلۆجی وهان و کۆمپانیای سینۆفارم رایانگەیاندووە دەیانەوێت پێکوتەکە لەسەر ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیاببنەوە لە کاریگەری و سەلامەتی پێکوتەکە. د. ئەنتۆنی فاوچی، سەرۆکی دامەزراوەی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان ناسراو بە CDC رایگەیاند \"زۆر گەشبینم بەوەی کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئامادە ببێت\".", "summary": "پەیمانگەی بایۆلۆجی وهان لە چین سەرکەوتنی یەکەم و دووەم قۆناخی پەرەپێدانی پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، دوای تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ دەرکەوتووە پێکوتەکە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/230620202", "category": "health", "summary_length": 197, "article_length": 1153, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 511}, {"article": "توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (American Journal of obstetrics and Gynecology) بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی ماساچیوستس، نەخۆشخانەی بریگهام و پەیمانگەی راگۆن و زانکۆی هارڤارد ئەنجامدراوە. لە توێژینەوەکەدا ١٣١ خانم پێکوتەی فایزەر - بیۆنتێک و مۆدێرنایان پێدراوە، لەنێو ئەو ١٣١ خانمە، ٨٤ خانم دووگیانبوون، ٣١ شیردەر بوون و ١٦ نە دووگیان بوون و نە شیردەر، بۆ ماوەی نزیکەی چوار مانگ بەدواداچوونیان بۆ کرا، پزیشکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بڕی ئەو دژەتەنانەی لە خانمانی دووگیان و شیردەر دروستبووبوو هەمان ئەندازەی ئەوانە بوو کە دووگیان نەبوون. د. گالیت ئاڵتێر، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی هەناو لە پەیمانگەی راگۆن و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، ئەم ڤاکسینانە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە خانمانی دووگیاندا کاریکردووە، تەنانەت دژەتەنەکان دەتوانن لە دایکەوە بۆ کۆرپەکەی بگوازرێنەوە. هەرچەندە کە هەردوو ڤاکسینەکان هەمان کاریگەرییان هەبووە، بەڵام پزیشکان تێبینیان کرد کە ئەو خانمانەی ڤاکسینی مۆدێرنایان وەرگرتووە ئاستی دژەتەنی IgAیان زیاتربووە، بە قسەی پزیشکان ئەمجۆرەی دژەتەن زیاتر بۆ کۆرپە دەگوازرێتەوە. د. گالیت ئاڵتێر روونیدەکاتەوە، ئەو خانمانەی ئاستی دژەتەنی IgAیان زیاترە پارێزراوترن. سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا بڵاویکردووتەوە خانمانی دووگیان زیاتر لە مەترسیی تووشبوونن بە حاڵەتە توندەکانی کۆرۆنا و ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختەیان زیاترە، بەڵام سەنتەرە ئەمریکییەکە رایگەیاندووە پێویستیان بەوەیە ڤاکسینەکە لەسەر ١٣ هەزار خانمانی دووگیان تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی لە سەلامەتی و کاریگەرییەکەی دڵنیاببنەوە.", "summary": "توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە پێکوتەکانی کۆمپانیای فایزەر - بیۆنتێک و مۆدێرنا بۆ خانمانی دووگیان و شیردەر سەلامەت و کاریگەرن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/270320219", "category": "health", "summary_length": 124, "article_length": 1440, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 625}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا چوار هەزار و ٦١٧ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش ٤٥٨ تووشبوو دەستنیشانکراون، کە ٢٠٨ لە هەولێر، ١١٩ لە دهۆک، ١١٦ لە سلێمانی و ١٥ یان لە هەڵەبجە بوون. ٢٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە، ١١ یان لە سلێمانی، ٩ یان لە هەولێر و ٦ یان لە دهۆک بوون. هاوکات بۆ یەکەمجاریش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە ژمارەی تووشبووان لە رۆژێکدا، زیاترە، بەشێوەیەک کە ٥٦١ تووشبوو لە ٢٤ کاژێری رابردوودا چاکبوونەتەوە: لە هەولێر ٢٦٩ کەس، لە دهۆک ٢٣٥ کەس، لە سلێمانی ٤٠ کەس و لە هەڵەبجە ١٧ کەس چاکبوونەتەوە. ئاماری گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە: ٢٧ هەزار و ٢٥٩ تووشبوون، ١٦ هەزار و ٨٠٤ چاکبوونەوە، ١٠٠٧ مردن. دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID ١٩ ژمارە (١٨٤) ١. کەرەنتین: \t\t(٤٠ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین کراون) ٩٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: \t\t(٤٦١٧ پشکنینی نوێ) (١١٧٥ هەولێر)، (٦٢١ سلێمانی، ١٣٨ گەرمیان)، (٢٦٤٨ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: \t\t(٤٥٨ تووشبووی نوێ) ٤. چاکبوون:\t\t (٥٦١ چاکبوون) کەڕەنتین هاوڵاتی\t٢١٨٧١\t\t(٢١٧٧٦ دەرچوو) پشکنین\t٢٩٩٣٣٣\t\t\t(١٢١٢٠٧ هەولێر، ٨٥٥٧٠ سلێمانی، ٨٩٧٤٤ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٧٢٥٩\t\t\t(١١٢٩٨ هەولێر، ١١٤٩٨ سلێمانی، ٣٦١٢ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە) چاکبوون ١٦٨٠٤\t\t\t(٦٩١٤ هەولێر، ٧٩١١ سلێمانی، ١٢١٦ دهۆك، ٧٦٣ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٩٤٤٧\t\t(٤٠١١ هەولێر، ٣٠١٠ سلێمانی، ٢٣٥٥ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە) مردن ١٠٠٧\t\t\t(٣٧٣ هەولێر، ٥٧٧ سلێمانی، ٤١ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https:// gov. krd / coronavirus / dashboard /). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا ٤٥٨ تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، ٥٦١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ ژمارەی ئەو تووشبووانەش چاکبوونەتەوە بۆ یەکەمجارە لە ژمارەی تووشبووان زیاتربێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/28082020", "category": "health", "summary_length": 283, "article_length": 2095, "summary_token_count": 131, "article_token_count": 1035}, {"article": "دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیاتر نەبووە، بەڵام کەمیشی نەکردووە، تاوەکو ئێستا ئەوانەی پێویستیان بە چاودێریی چڕ هەیە زۆرن و لۆد لەسەر نەخۆشخانەکان هەیە، زۆربەی ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن و لەژێر چاودێریی چڕدان ئەو کەسانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی پێشوازیی خەڵک لە وەرگرتنی ڤاکسین گوتی، \"نزیکەی ٢٠ % ی خەڵکی پارێزگای هەولێر یەک ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، ١٥ % ـش هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوو رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین کەمیکردووە. سەرەتا پێشوازیی باش هەبوو لەلایەن هاونیشتمانیان، ئێستا پەرۆشییان کەمبووەتەوە\". لەبارەی تیمە گەڕۆکەکان بۆ پێدانی ڤاکسین بە هاونیشتمانیان دکتۆر دلۆڤان محەممەد گوتی، \"بە راوێژ لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێمان باشبوو تیمی گەرۆک دروست بکرێن و بچنە شوێنە گشتییەکان و زانکۆکان بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی ناتوانن سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن لەوێ ڤاکسینیان پێبدرێت، لەنێو سەنتەری پارێزگای هەولێر ٨ تیم دروستکراون و لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٢ تیم و دوو تیمیش لە سنووری قەزای کۆیە دەبن\". بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، کە تیمە گەرۆکەکان سەردانی هەریەک لە زانکۆکانی هەولێری پزیشکی، جیهان و سەلاحەدین و هەندێک لە فەرمانگەکانی حکومەت دەکەن، هەڵمەتەکە ماوەی دوو مانگ دەبێت و ئەگەر پێویستیش بکات ماوەکە درێژ دەکرێتەوە، دواتر بازاڕ و پارکەکان و مۆڵەکانیش بەسەر دەکەنەوە و ڤاکسین دەدەنە هاونیشتمانیان. دکتۆر دلۆڤان محەممەد گوتیشی، \"دابەشکردنی ڤاکسین لە عێراق ناوەندییە، لەبەرئەوەی خواستی خەڵک زیاتر لەسەر ڤاکسینی فایزەرە، زۆربەی ئەو ڤاکسینەی دێتە عێراق لە جۆری فایزەرە، ئەو تیمە گەڕۆکانەش زیاتر هەر فایزەر دەبەن، شێوازی هەڵگرتنەکەی زۆر ستانداردە و هیچ کێشەیەکی نابێت\".", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، زۆربەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکان بەهۆی تووشبوونی کۆرۆناوە لەژێر چاودێریدان، ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، هەروەها دەشڵێت، بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی دابەشکردنی ڤاکسین ١٢ تیمی گەڕۆکیان پێکهێناوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/061120211", "category": "health", "summary_length": 250, "article_length": 1654, "summary_token_count": 121, "article_token_count": 764}, {"article": "بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، لەماوەی ٢٤ کاژێری رابردوو ٣٩٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، حەوت تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ١٥٥ تووشبووش چاکبوونەتەوە، گیانلەدەستدان بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیادیکردووە. د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا کەمی پابەندبوونی هاونیشتمانییانە، لەم دۆخەدا دەبێت هاونیشتمانییان زیاتر پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونیدەکاتەوە، مەترسیی هەیە شەپۆلێكی فراوانی کۆرۆنا دەستپێبکات و ژمارەکان زیاترببن، نابێت گەیشتنی ڤاکسین خەڵک لە پابەندبوون بە رێنماییەکان ساردبکاتەوە. د. ئاسۆ حەوێزی دەشڵێت هیچ پێشنیارێكیان نەکردووە بۆ قەدەخەی هاتووچۆ، رێگە بە سەیرانکردن لە رۆژانی نەورۆز دەدرێت، بەڵام بە ماسک و بەبێ دروستکردنی قەرەباڵخی. لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئیستا ١١٢ هەزار و ٦٩٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٠٥ هەزار و ٤٥١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٦٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداریدەدات لە زیادبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و دەڵێت دۆخەکە مەترسیدارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/140320215", "category": "health", "summary_length": 124, "article_length": 913, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 417}, {"article": "بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و ٨٠ پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی ٣٣٥ کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای هەولێر بووە. تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون: هاوکات ١١١ تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە: لەو ماوەدا چوار تووشبووی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە کە سیانیان لە پارێزگای هەولێر بوون و یەکێکیشیان لە پارێزگای دهۆک بووە. پشکنینەکان: ١٢٤٧٢١٠ پشکنین ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: ٣٠٨٦ کەس وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالخ و پۆشینی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٣٣٥ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا ٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، هاوکات ١١١ تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/10032021", "category": "health", "summary_length": 233, "article_length": 642, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 295}, {"article": "د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"لە سلێمانی ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە و نزیکەی ٢٠ کەسیان لە دۆخێکی خراپدان، نەخۆشخانەکانیشمان لە لێواری پڕبووندان. \" نەقشبەندی باسی لە رەوشی هەندێک لە تووشبووەکان کرد و گوتی: \"نەخۆشی وامان هەیە باری تەندروستیی ناجێگیرە، بەڵام پلازما نییە بۆی بەکاربهێنین. بەتەنگەوەهاتنی چاکبووەوانی کۆرۆنا بۆ بەخشینی بوتڵێک خوێن کەمە، بۆیە لێیان دەپاڕێینەوە و تکایان لێدەکەین هاوکارمان بن بۆ رزگارکردنی گیانی تووشبووانی کۆرۆنا. \" سەبارەت بە وەرگرتنی خوێنی ئەوانەی چاکبوونەتەوە و بەکارهێنانی بۆ تووشبووان. د. یاد نەقشبەندی، گوتی: \"ئەو تووشبووانەی چاکبوونەتەوە و ١٤ رۆژ بەسەر چاکبوونەوەیاندا تێپەڕیوە و ماوەی چاکبوونەوەشیان لە مانگ و نیوێک زیاتر نەبێت، دەتوانین سوود لە پلازمای خوێنەکەیان وەربگرین، تکامان وایە سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ خوێن بەخشین\". گوتیشی: \"پلازمای خوێن بۆ ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا بەکاردێت، کە لەشیان هیچ وەڵامدانەوەیەکی ئەرێنی بۆ دەرمانەکان نییە. \" لە ١ - ٣ - ٢٠٢٠ ـەوە تاوەکو ئێوارەی رۆژی ١٨ - ٦ - ٢٠٢٠، لە سلێمانی ٢,٠٣٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٧٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ٦٤٨ چاکبوونەتەوە و ١,٢٩٦ کەسیش لە نەخۆشخانەن. بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا سێ هەزار و ٤٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەزار و ٢١٧ کەس چاکبوونەتەوە و ٨٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند؛ نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە لێواری پڕبووندان، نەخۆش هەیە تەندروستیی خراپە، پێویستی بە پلازمای خوێنی چاکبووەوانی کۆرۆنایە، بەڵام دەست ناکەوێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/19062020", "category": "health", "summary_length": 193, "article_length": 1317, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 597}, {"article": "رۆژی هەینی، هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا یاسای پاسپۆرتی ڤاکسینی لە رێستورانت، قاوەخانە و هۆڵە وەرزشی و هونەرییەکان هەڵوەشاندەوە کە لە تشرینی دووەمەوە کاری پێدەکرا. بەشێک لە خەڵکی شاری بارسێلۆنای پایتەختی ئەو هەرێمە دڵخۆشی خۆیان بەو بڕیارە دەردەبڕن. سەلڤادۆر، دانیشتووی بارسێلۆنا دەڵێت، \"حەزم لەوە نییە کاتێک دەچمە باڕێک زانیارییەکانم پێشان بدەم. کاتێک دەچمە شوێنێک، ئەوان زانیاریی خۆیان پێشانی من نادەن، بۆیە پێویستە منیش زانیارییەکانم پێشانی کەس نەدەم. \" بەشێکی دیکەی خەڵکی شارەکە دەڵێن لابردنی یاسای بەکارهێنانی پاسپۆرتی ڤاکسین باش نییە بۆ تەندروستیی گشتی. ئەلفرێدۆ، دانیشتووی بارسێلۆنا دەڵێت، \"هەر شتێک لە ناکاو هەڵوەشێندرابێتەوە، بە لای منەوە بۆ ئێمە خراپە. هەستمان بە دڵنیایی دەکرد کاتێک دەچووینە رێستورانتێک کە دەمانزانی هەموو خەڵکەکە پاسپۆرتی ڤاکسینیان هەیە و رێنوێنییەکان جێبەجێدەکەن. \" رۆژی چوارشەممە رێکارە خۆپارێزییەکان لە هۆڵەندا شلکرانەوە و پێنجشەممەش لە بەریتانیا هەڵوەشێندرانەوە. دانیمارکیش بڕیاریداوە لە یەکی شوباتەوە هەموو رێکارەکان هەڵبوەشێنێتەوە، لە کاتێکدا رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە لە ٧ رۆژی رابردوودا ٣٢ % بەراورد بە ٧ رۆژی پێشتر زیادیکردووە. فەرەنساش بە نیازە لە چەند هەفتەی داهاتووەوە رێکارەکان شلبکاتەوە ئەگەرچی رێژەی تووشبوون بە پەتاکە لەو وڵاتە ٢ % بەرزبووەتەوە.", "summary": "ژمارەیەک وڵاتی خاوەن ئابووریی هەرە گەورەی ئەوروپا دەستیان بە شلکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان کردووە، لە کردنەوەی باڕ و رێستوڕانتەکانەوە بگرە تا دەگاتە لابردنی یاسای بەستنی ماسک، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ ئەوەی جووڵە بکەوێتەوە نێو بازاڕەکانیان و ئابوورییان ببوژێتەوە، وێڕای ئەوەی کە هێشتا شەپۆلی ئۆمیکرۆن کۆتایی نەهاتووە و تووشبوونی هەفتانە لەو کیشوەرە ١٦ % زیادیکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/290120221", "category": "health", "summary_length": 364, "article_length": 1208, "summary_token_count": 166, "article_token_count": 560}, {"article": "سەڵتەنە ئەحمەد و کچەکەی بە ناوی کوردستان رەحیم ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. سالار عەزیز، ئامۆزای کوردستان رەحیم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو تووشبووە لە ٢٧ - ١١ - ٢٠٢١ تووشی کۆرۆنا بوون، دوای ٣ رۆژ لە تووشبوونیان لە نەخۆشخانەی قەڵا خەوێنران. سەڵتەنە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، بەڵام کچەکەی هیچ نەخۆشییەکی نەبوو. عەدنان زەهاوی، سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵا تایبەت بە کۆرۆنا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو دایک و کچە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئۆکسجینیان گیانیان لەدەستداوە. سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵا ئاماژەی بەوەشدا، ئەمساڵ ٢٥٠٠ کەس لە نەخۆشخانەکەیان خەوێنراون کە ٣٢٢ کەسیان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ئێستاش ١٨ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵان و باری تەندروستییان جێگیرە، رۆژانە نزیکەی پێنج تووشبووی دیکەش داخڵی نەخۆشخانەکە دەکرێن.", "summary": "دایک و کچێک لە گەرمیان لە پاش ١٧ رۆژ تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێردا هەردووکیان لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانیان لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/131220213", "category": "health", "summary_length": 146, "article_length": 814, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 387}, {"article": "د. تایلەر هێڵد و د. رۆبێرت لۆری دوو پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکانی منداڵانن لە نەخۆشخانەی منداڵانی شیکاگۆ، دەڵێن بەدواداچوونیان بۆ منداڵانی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە، بۆئەوەی دەریبخەن چەندە ڤایرۆس لە جەستەی منداڵان دەمێنێتەوە و کاریگەری دروستدەکات. دوو پسپۆڕەکەی نەخۆشییە گوازراوەکانی منداڵانن لە شیکاگۆ روونیدەکەنەوە دەرکەوتووە منداڵان بەگشتی لانیکەم هێندەی گەوران ڤایرۆسەکە لە جەستەیان هەیە، دەشڵێت تەنانەت ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو کونەکانی لووتی منداڵانی تەمەن خوار پێنج ساڵانی هەڵگری ڤایرۆسەکە، نزیکەی ١٠٠ هێندەی گەورانە. بەگوێرەی گوتەکانی پزیشكە پسپۆڕەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی شیکاگۆ ئامانجیان لە توێژینەوەکەیان ئەوە بووە کە ئایا دەتوانن ئێستا قوتابخانەکان بکەنەوە، بەڵام لەدوای دەرکەوتنی ئەم ئەنجامانەی توێژینەوەکە دەڵێن کە زۆر سەختە بڕیار لە کردنەوەی قوتابخانەکان بدرێت. د. رۆبێرت لۆری تەنانەت دەشڵێت زۆر قسە لەبارەی سەلامەتی منداڵان و تووشنەبوونیان دەکرێت، بەڵام ئەنجامەکانی توێژینەوەکەیان زۆربەی ئەم گوتانە رەتدەکاتەوە و تەنانەت دەریدەخات رەنگە منداڵان زۆرتر لە مەترسی تووشبووندابن، بەڵام نیشانەکانیان لەسەر دەرنەکەوێت.", "summary": "توێژینەوەیەکی پزیشكانی نەخۆشخانەی منداڵانی شیکاگۆ دەریخستووە منداڵان بڕێكی زۆر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو جەستەیاندا هەیە کە لانیکەم هێندەی ڤایرۆسەکەی گەورانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/020820201", "category": "health", "summary_length": 156, "article_length": 1040, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 477}, {"article": "بەگوێرەی رێکارە خۆپارێزییەکان لە ئیتاڵیا تەنیا نیوەی قوتابییانی هەر پۆلێك لە یەک کاتدا لە پۆلەکاندا وانەکان دەخوینن و دەبێت تەختەکانی نێو پۆلەکان لە یەکدی دووربن و قوتابییان پابەندی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی بن. قوتابییان لە دەرگا جیاوازەکانی قوتابخانەکانەوە دەچنە پۆلەکان، کاتی هاتنی قوتابییان دابەشکراوە و لەنێوان ٨ - ١٠ی بەیانی وانەکان لەکاتی جیاواز دەستپێدەکەن.", "summary": "لە رۆما لە ئیتاڵیا بەشێكی پۆلەکانی قوتابخانەکان دەکرێنەوە و ئێستا هەندێك لە قوتابییان دوای نزیکەی ١٠ مانگ لە داخستنی قوتابخانەکان، دەگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/190120214", "category": "health", "summary_length": 157, "article_length": 364, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 160}, {"article": "پزیشکانی ئەمریکی لە زانکۆی رۆک فێلەر لە نیویۆرک توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە لەسەر ٤١٧ کەس. پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی هەردوو قورچکی ڤاکسینیان وەرگرتووە مەترسیی تووشبوونیان بە کۆرۆنا هەیە بەڵام مەترسییەکە زۆر کەمە. پزیشکە ئەمریکییەکان دەشڵێن، هیچ ڤاکسینێک نییە % ١٠٠ بەرگری ببەخشێت و لە دژی کۆرۆنا بمانپارێزێت بەڵام مەترسیی تووشبوونمان کەم دەکەنەوە و ئەگەر کۆرۆناش بگرین بە سووکی تووش دەبین.", "summary": "پزیشکانی ئەمریکی رایدەگەیێنن، ئەوانەی بە تەواوی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە مەترسیی تووشبوونیان بە کۆرۆنا زۆر کەمە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/220420211", "category": "health", "summary_length": 115, "article_length": 397, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 186}, {"article": "هەرچەندە هێشتا ڤاکسین بەرهەم نەهاتووە و هەندێک لە وڵاتانی جیهانیش ئامادەسازییان بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە کردووە، بەڵام ئەگەر ڤاکسینەکەس پەسەندبکرێت، دەبێت بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان چەندین مانگی دیکە چاوەڕێ بکەن تاوەکو ئەو ڤاکسینەیان پێدەگات. یەکێتیی گواستنەوەی ئاسمانیی نێودەڵەتی ئێستا سەرقاڵی کارکردنە لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، فڕۆکەخانە و دەزگا تەندروستییەکانی جیهان و هەروەها کۆمپانیاکانی دەرمان سەبارەت بە چۆنێتی گەیاندن و گواستنەوەی ڤاکسین بە وڵاتانی جیهان. هەروەها شێوازی گواستنەوەی سەلامەتی ڤاکسینیش یەکێکی دیکە دەبێت لەو رێگایانەی کە پێویستی بە خۆئامادەکردنە و لەکاتێکی واشدا کە بەشێکی گەشتەکان داخراون کێشە بۆ گواستنەوەی ڤاکسین دروستدەبێت. یەکێتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات هەموو جۆرە فڕۆکەیەک بە کەڵکی گواستنەوەی ڤاکسین نایەت، چونکە هەڵگرتن و گواستنەوەی ڤاکسین پێویستی بە پلەیەکی گەرمی دیاریکراوە لەنێوان ٢ بۆ ٨ پلەی سیلیزی. تەنانەت هەندێك جۆری ڤاکسینیش لەوانەیە پێویستیان بە پلەیەکی گەرمی زۆر نزم تاوەکو رادەی بەستن هەبێت. د. ئەدهەم رەشاد، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لە عێراق، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو باسی هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاکسین و کاتی بەردەستبوونی کرد. ئەو گوتی \"ئێمە خانەیەکی گەورەمان دروستکردووە لە مەڵبەندەکانی توێژینەوە لەسەر ئاستی جیهان و نزیکەی ١٥٠ دەوڵەت تێیدا بەشدارن. ئەم ١٥٠ دەوڵەتە توێژینەوە دەکەن لەژێر چاودێریی ئێمە و هەندێک جارانیش لەلایەن ئێمەوە پاڵپشتیی ماددی دەکرێن\". سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لە عێراق گوتیشی \"ئەو پێکوتەیەی گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی، پێکوتەی زانکۆی ئۆکسفۆردە لە ئینگلتەرا. ئەم پێکوتەیە یەک جار لێدەدرێت، کۆمەڵێک وڵات و بەرهەمهێن لێی کۆبوونەتەوە کە هاوپەیمانیی جیهانیی پێکوتە (گاڤی) لەگەڵیان رێککەوتووە کە لاتەنێکی گەورەیە و پشتیوانی کراوە. هەر کە پێکوتەکەی ئۆکسفۆرد دوایین قۆناخی پەسەندکردنی بڕی و گاڤی لەگەڵ بەرهەمهێنەکان رێککەوت. ئێمە چاودێریی پێکوتەکە دەکەین، چاودێریی ئەمنییەتەکەی دەکەین، ئێستا لە دواقۆناخە و سەرکەوتنێکی گەورەی سەلماندووە. بە گوتەی د. ئەدهەم رەشاد، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی دەکات ئەگەر ئاستی بەرهەمهێنان بەمشێوەیە بێت لەگەڵ کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لەوانەیە پێکوتەکە ١٠٠ % بەردەست بێت و دەڵێت \"هیچ دەوڵەتێک لە دنیادا پێش کۆتایی ساڵ لە بەشی ٢٠ % ی دانیشتووان زیاتری پێ ناگات. ئەگەر عێراق بە نموونە وەرگرین دەکاتە ٨ ملیۆن، پشکی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٠ % دەبێت، بەمەش هەرێم لەو ٨ ملیۆنە ڕەنگە نزیکەی ملیۆن و نیوێک پێکوتە یان ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزاری بگاتە دەست، باشە ئەمە بەشی کێ دەکات. بۆیە داپۆشینەکە تا کۆتایی ساڵ ئەو ٢٠ % ی دانیشتووان دەبێت\".", "summary": "یەکێتیی گواستنەوەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، گواستنەوە و گەیاندنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا، کە جارێ لە قۆناخی تاقیکردنەوەدایە لە هەندێک وڵات، یەکێک دەبێت لە کێشەکان، چونکە گەیاندنی ڤاکسینەکە بە جیهان پێویستی بە زیاتر لە ٨ هەزار فڕۆکەی گەورەی بارهەڵگری وەک بۆینگ S ٧٤٧ دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/10092020", "category": "health", "summary_length": 275, "article_length": 2351, "summary_token_count": 130, "article_token_count": 1080}, {"article": "وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەگەڵ لیژنەی تەندروستی کۆبووەوە و دوایین پێشهات و ئەنجامەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێکردووە. د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەبارەی کۆبوونەوەکە گوتی، لە دوو تەوەر پێکهاتبوو. \"بەشێوەیەکی گشتی هەموو کێشە و گرفتەکانی هاووڵاتیان وەڵامدرانەوە\". هەر لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی \"بۆ هەموو بوارەکانی رەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان\". وەزیری تەندروستی چەند داتایەکی خستەڕوو لەبارەی کۆرۆنا، گوتی \"لە هەفتەی رابردوو بەرامبەر بە هەفتەی پێش خۆی، بە رێژەی ٣٢ % ـی تووشبووان کەمبوونەتەوە.. دوایین لووتکەی هەڵکشانی کۆرۆناش کە لە ٣١ - ١٠ بوو، ئێستا % ٥٣ کەمبووەتەوە\". بە گوتەی وەزیری تەندروستی، رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لەنێو کارمەندانی تەندروستی ٢.٨ % بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان شەش بۆ حەوت هەزار پشکنین دەکەن. \"خۆشبەختانەش رێژەی تووشبوون کەمبوونەتەوە و بووەتە ٩.٨ % \". لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارانە، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوای لە هاونیشتمانیان کرد بەردەوام بن لە خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان. بە گوتەی ئەو، ئەو خۆپارێزییە \"رۆڵێکی گەورەی\" هەبووە لە کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان. لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە سلێمانی، سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوە کرد \"هیچ ڤایرۆسێکی سارس نییە و ئەو نەخۆشییە نەماوە\". لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٦٤ هەزار دۆسیەی نەخۆشانی شێرپەنجە هەن کە هەشت هەزاریان نوێن، وەزیری تەندروستی لەو بارەیەوە رایگەیاند \"باشترین چارەسەرەکانیان پێدەگات\". وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی، کۆمەڵێک هەوڵی زۆر هەن بۆ دروستکردنی ڤاکسین. هەرێمی کوردستانیش لەڕێگەی عێراقەوە ڤاکسینی پێدەگات.", "summary": "وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەوەی تێبینی کراوە و لەڕێگەی شیکارییەکانەوە پێشاندراوە، تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک بەرەو کەمبوونەوە چوون، \"بەڵام دەبێت بەردەوام بین لە خۆپارێزی و لە ئێستا زیاتر خۆمان بپارێزین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/231120202", "category": "health", "summary_length": 245, "article_length": 1672, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 725}, {"article": "لێرەدا بەپێی مێژووی بڵاوبوونەوەیان باس لە ١٠ قورسترین پەتا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەکەین: لە ساڵی ١٦٥ی پێش زایین سەریهەڵداوە، نزیکەی ٥ ملیۆن کەسی کوشتووە، لە ئاسیای بچووک و لە میسڕ و یۆنان و ئیتاڵیا بڵاوبووەوە، مێژوونووسان دەڵێن لە رێگەی سەربازانەوە لەکاتی گەڕانەوەیان لە میزۆپۆتامیا بۆ رۆما گوازرایەوە. لە ساڵانی ٥٤١ تاوەکو ٥٤٢ بەردەوام بوو، نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەسی کوشت، لە شارە بەندەرییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتینی سەریهەڵدا. بە پەتای بوبۆنیکیش ناسرابوو، لەنێوان ساڵانی ١٣٤٦ تاوەکو ١٣٥٣ بەردەوام بوو، لە نێوان ٧٥ تاوەکو ٢٠٠ ملیۆن کەسی کوشت، یەکەمجار لە ئاسیا لەو مێرولانە دۆزرایەوە کە لەسەر جورج دەژیان. لە نێوان ساڵانی ١٨٥٢ تاوەکو ١٨٦٠ بەردەوامبوو، بکوژترین بوو لە حەوت جۆرەکەی دیکەی کۆلێرا، لە هیندستان سەریهەڵدا و تاوەکو کۆتایی پێهات نزیکەی یەک ملۆن کەسی کوشت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٨٩ لە سێ شوێنی دوور لە یەکدی بوخارا، ناوەڕاستی ئاسیا و ئەتاباسکا لە باکووری رۆژئاوای کەنەدا و لە گرینلاند سەریهەڵدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەسی کوشت. یەکەمجار لە هیندستان لە نێوان ساڵانی ١٩١٠ و ١٩١١ سەریهەڵدا، نزیکەی ٨٠٠ هەزار کەسی کوشت. لە ساڵی ١٩١٨ بڵاوبووەوە، تاوەکو ١٩٢٠ لەنێوان ٢٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کەسی کوشت، لە ٢٥ هەفتەی یەکەمدا ٢٥ ملیۆن کەسی کوشت. لە ساڵی ١٩٦٨ ەوە یەکەمجار لە هۆنگکۆنگی چین سەریهەڵدا، دەوروبەری یەک ملیۆن کەس بەهۆی پەتاکەوە مردوون، لە ماوەی ١٧ رۆژدا بە ڤێتنام و سەنگاپورە بڵاوبووەوە، لە ماوەی ٣ مانگدا گوازرایەوە فلیپین، هیندستان، ئوسترالیا، ئەوروپا و ئەمریکا. لە ٢٠٠٥ تاوەکو ٢٠١٢ لە لوتکە بوو، تاوەکو ئێستا ٣٦ ملیۆن کەسی کوشتووە، یەکەمجار لە کۆنگۆی دیموکرات لە ساڵی ١٩٧٦ دەرکەوت، زۆربەی تووشبووان لە بیابانەکانی ئەفریقان. لە کۆتاکانی ٢٠١٩ بڵاوبووەتەوە، سەرەتا لە شاری ووهانی چین لە بازاڕێکی میللی لە گیاندارە ئاوییەکان بۆ مرۆڤ گوازرایەوە، دواتر پەتاکە لە رێگەی هاتووچۆی مرۆڤەوە بۆ زۆربەی وڵات و هەرێم و ناوچەکانی گۆی زەوی گوازرایەوە، ئێستا زیاتر لە ١٦٥ هەزار کەسی کوشتوو و زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسیشی تووشکردووە.", "summary": "کۆلێرا و بوبۆنیک، سمۆڵ پۆکس و ئەنفلۆنزا بەشێکن لەو پەتایانەی کە مێژووەکی پڕ لە مردنیان بەدوای خۆیاندا بەجێهێشتووە، ئەم پەتایانە بە پەتای جیهانی ناسراون، بەو پێیەی لە زۆربەی وڵاتاندا بڵاوبوونەتەوە، پەتایەکی وەکو سمۆڵ پۆکس smallpox لەنێوان ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیۆن کەسی لەماوەی ١٢ ساڵی تەمەنیدا کوشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/20042020", "category": "health", "summary_length": 294, "article_length": 1844, "summary_token_count": 147, "article_token_count": 879}, {"article": "رۆژی سێشەممە ١٠ - ٠٣ - ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە کەرەنتینەکرابوون و ئێستا چوونەتەوە بۆ ماڵەوە. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە \"بەپێی زانیارییە تازەکان ماوەی کەرەنتینە لە جیهاندا زیادیکردووە بۆیە ئەو کەسانەی لە کەرەنتینە دوای ١٤ رۆژەکە دەنێرێنەوە ماڵەوە تا ١٠ رۆژی تر پێویستە پابەندی رێنماییەکان بن، ئەگەر پێویست بێت لەو ماوەیە بانگ دەکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر\". بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکان بوون، دوو هەزار و ٩١٨ هاووڵاتین لە ٣١ شوێنی جیاواز. ئێستا تەنها هەزار و ١٢٨ هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و هەزار و ٧٩٠ هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبوونی ماوەی ١٤ رۆژ. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ١٥ کەسە کە ١١ کەسیان لە سلێمانییە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش چاکبووەتەوە. هەروەها لە هەولێر تاوەکو ئێستا چوار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.", "summary": "تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی لە کەرەنتینە دوای ١٤ رۆژەکە دەنێرێنەوە ماڵەوە تاوەکو ١٠ رۆژی دیکە پێویستە پابەندی رێنماییەکان بن، ئەگەر پێویست بێت رەنگە لەو ماوەیە بانگبکرێنەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/100320205", "category": "health", "summary_length": 218, "article_length": 938, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 422}, {"article": "پەتای ئەنفلەوەنزا ساڵانە بەگشتی لە ماوەی مانگەکانی کانوونی یەکەم بۆ شووبات دەگاتە بەرزترین ئاست و زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون لەم چەند مانگەدا تۆماردەکرێن، بەڵام ئەمساڵ لە زۆربەی وڵاتان تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا کەمیکردووە. لە ئەمریکا بەگوێرەی داتاکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان، ساڵانە نزیکەی ٤٥ ملیۆن ئەمریکی تووشی ئەنفلەوەنزا دەبن، ٨١٠ هەزار کەس بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن و ٦١ هەزار کەسیش بەهۆیەوە دەمرن، بەڵام ئەمساڵ لە سەرانسەری وڵاتەکە تەنیا ٩٢٥ حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا تۆمارکراون. د. ئیلی کلێین، پرۆفیسۆری یاریدەدەری فریاکەوتن لە نەخۆشخانە و زانکۆی جۆنزهۆپکینز دەڵێت، هەرچەندە کە پەتای کۆڤید - ١٩ هۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و پەتای ئەنفلەوەنزاش هۆکارەکەی ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزان و دوو شتی تاراددەیەک جیاوازن، بەڵام هەردوو ڤایرۆسەکە هێرشدەکەنە سەر کۆئەندامی هەناسە و لەرێگەی دڵۆپەکان و پریشەکەکانی کۆئەندامی هەناسەوە دەگوازرێنەوە. پرۆفیسۆرە یاریدەدەرەکەی فریاکەوتن روونیدەکاتەوە، بەستنی دەمامک و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی نەک تەنیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمانپارێزن، بەڵکو دژی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزاش کاریگەرییان هەیە. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی ئەنفلەوەنزا، وەرگرتنی پێکوتەی ڤایرۆسەکەیە کە لەسەرەتای وەرزی پایزدا بەشێکی زۆری خەڵکی لە ئەمریکا پێکوتەکەیان وەرگرت. پەتای ئەنفلەوەنزا (Flu) هۆکارەکەی ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزا کە چەند جۆرێکیان هەیە، نیشانەکانیشی بە گشتی بریتین لە تا، کۆکە، قورگئێشە، ئاولە لووتهاتن، ئازاری جەستە و بێهێزی. نیشانەکانی لە کۆرۆنا نزیکن.", "summary": "پزیشکانی ئەمریکی رایدەگەیێنن ئەمساڵ حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا کەمتر دەبیندرێن بەراورد بە ساڵی پار، ئەمەش بەهۆی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا، کە بۆ ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزاش سوودی هەبووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/200120211", "category": "health", "summary_length": 210, "article_length": 1420, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 656}, {"article": "د. ئارام رۆستەم، راوێژکاری وەزیری تەندروستی و سەرپەرشتیاری لیژنەی کڕینی ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، رەوشی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرەو مەترسییە و پێشبینی دەکەین ژمارەی تووشبووان بەرەو زیاتر بڕوات، داواش لە هاونیشتمانیان دەکات ڤاکسین وەربگرن. سەرپەرشتیاری لیژنەی کڕینی ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕی ئەو ڤاکسینەی بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە گوتی: \"حکومەتی عێراق بڕیاری داوە ١٦ ملیۆن ڤاکسین بۆ هاوووڵاتیان دابین بکات، تائێستا پشکی هەرێمی کوردستان ١٣ % بووەو ٤٣.٨٠٠ ژەمە ڤاکسینی ئەسترازێنکا و ٥٠٠٠ ڤاکسینی چینی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، رەنگە هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی فایزەریش بگاتە هەرێمی کوردستان\". لەبارەی بڕی ڤاکسینی فایزەر و شێوازی دابەشکردنی، د. ئارام گوتی: \"لە هەرێمی کوردستان ٨ بنکە بۆ پێدانی ڤاکسینی فایزەر دەستنیشانکراون، بۆ هەر بنکەیەک ١١٧٠ ڤاکسین دانراوە، چونکە ڤاکسینی فایزەر هەستیارە و پێویستی بە پلەی گەرمی دیاریکراو هەیە\". سەرپەرشتیاری لیژنەی کڕینی ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو پرپاگەندەیەی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری خەڵک ڤاکسین وەرناگرن، کارمەندانی تەندروستیش خۆیان ناکوتن، ئەو ترسە ترسێکی هەڵەیە لە ڤاکسین هەیانە، لەجیهاندا ٢ کەس لە ٢ ملیۆن کەس دوای وەرگرتنی ڤاکسین مردوون، هێشتاش نەسەلمێندراوە کە هۆکارەکەی ڤاکسینە، کەچی مردن بەهۆی کۆرۆنا ٣ % یە ئەمەش جیاوازییەکی زۆرە، بۆیە داوا لە خەڵک دەکات ڤاکسین وەربگرن. هەروەها د. ئارام رۆستەم گوتی: \"گرێبەستمان لەگەڵ سینۆفارمی چینی کردووە بۆ کڕینی ١٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسین، لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەش لەپەیوەندیداین، بۆ ئەوەی بڕێکی باشی ڤاکسین بۆ هاونیشتمانیانمان دابین بکەین\". لەبارەی شێوازی وەرگرتن و خۆتۆمارکردن بۆ ڤاکسین گوتی: \"خەڵکێکی زۆر ناوی خۆی تۆمارکردووە، ئەگەر ناوی خۆت تۆمار کردبێت ئەوا یەکسەر دەتوانی بچیتە ئەو بنکەیەی دیاریت کردووە و ڤاکسین وەربگریت، چونکە خەڵک وەریناگرێت و ڤاکسین زۆرە\". هەرێمی کوردستان رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بووەتەوە و ژمارەی تووشبووان و ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە گیان لەدەستدەدەن روو لە هەڵکشانە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٨ - ٤ - ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە. تائێستا ١٢٩,٣٥٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٣,٧٦١ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "سەرپەرشتیاری لیژنەی کڕینی ڤاکسین رایدەگەیێنێت، عێراق بڕیاریداوە ١٦ ملیۆن ڤاکسین بکڕێت، ١٣ % ئەو ڤاکسینە پشکی هەرێمی کوردستانە و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی فایزەر بگاتە هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/09042021", "category": "health", "summary_length": 189, "article_length": 2092, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 974}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا نەخۆشخانەی ئاشتی دەڵێت، \"دوای گەڕانەوەی سەدان هاووڵاتی بە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە دوو هۆتێلی شاری سۆران نیشتەجێكراون، بۆ ئەو مەبەستە دوو تیمی پسپۆڕی پزیشكی، لەژێر سەرپشتیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی پێكهێنراون، پشكنین بۆ هەموو ئەو كەسانە كراوە كە لە ئێران گەڕاونەتەوە\". نەخۆشخانەی سۆران دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە هیچ پێویست ناکات خۆیان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بکەن. پێشتر قایمقامی سۆران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هەنگاوانەی گرتوویانەتە بەر تەنها بۆ خۆپارێزییە و لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکە. ئەوەش دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەوە و هاتووچۆی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ئێران وەستێندران. بەم رێگەیانە خۆت لە ڤایرۆسەکە بپارێزە:", "summary": "نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران ئاماژە بەوە دەکات، پشکنین بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەکەن کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و تاوەکو ئێستاش هیچ حاڵەتێکی گوماناوی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/210220203", "category": "health", "summary_length": 174, "article_length": 722, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 343}, {"article": "حەربی کەتۆ، بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"سەرەتای هاتنی ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان ئێمە سیستەمی کوردڤاکسمان دانا کە هەرکەسێک دەتوانێت خۆی تێدا تۆمار بکات. لە دوای هاتنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا خەڵکێکی زۆر خۆیان بۆ کوتان بە ڤاکسین تۆمار دەکەن و لە زیادبوونیشدایە. زیاتر لە ٤٢٠ هەزار کەس خۆیان تۆمار کردووە. لە هەموو هەرێمی کوردستانیشدا ١٣١ بنکەمان بۆ کوتان بە ڤاکسین هەیە. \" ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست بە کوتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسین کراوە و بەشێکی هاووڵاتییان گلەیی ئەوە دەکەن کە ناویان بۆ کوتان نەهاتووەتەوە. بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستی گوتی: \"ئێمەیش لەپێشتریمان داوەتە بەتەمەنەکان و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە. هەرکەسێکیش نامەی بۆ نەیەتەوە کە بڵێت لە فڵان بنکە ڤاکسینەکە لە خۆت بدە، نابێت سەردانی بنکەکانی کوتان بکەن. \" وەزارەتی تەندروستی بڕیاری داوە کارتێک بۆ ئەو کەسانە دروست بکات کە ڤاکسینی کۆرۆنا لە خۆیان دەدەن تا وەک بەڵگەی کوتان بە کاری بهێنن. حەربی کەتۆ گوتی: \"کارتی ڤاکسین لە هەفتەی داهاتووەوە بەردەست دەبێت. کارتەکە پلاستیکییە و گرنگییەکەی ئەوەیە کە لە زۆربەی وڵاتان کاری پێ دەکرێت. سکیوریتییەکەی زۆر بەهێزە و کەس ناتوانێت هاک و ساختەی بکات. \" بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ نزیکەی حەوت هەزار کەس لە هەرێمی کوردستاندا بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکوترێن و بە نیازیشن لە هەموو پارێزگاکاندا بنکەکانی کوتان زیاد بکەن.", "summary": "بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کە رۆژ بە رۆژ خەڵکی زیاتر ناویان بۆ کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمار دەکەن و تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە ٤٢٠ هەزار کەس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/010820213", "category": "health", "summary_length": 195, "article_length": 1379, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 610}, {"article": "بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، ئێستا لە جیهاندا ٧٩ هەزار و ٧٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٢٦٢٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە، لەنێو ئەوانەی تووشبوون ٢٦ هەزار کەس چاکبوونەتەوە. لەنێو ئامارەکاندا هاتووە، ئێستا ٥١ هەزار و ٩٠١ کەس نەخۆشن، ٤٠ هەزار و ٣٣٤ کەس دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ١١ هەزار و ٥٦٧ کەس لە مەترسیدان و دۆخی تەندروستییان خراپە. بەگوێرەی ئامارەکانی وێبسایتی فەرمی worldometer , زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنا لە چینن، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٠ کەس لە ئێران نەخۆشکەوتوون، ١٢ کەسیش بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "لە جیهاندا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە نزیکەی ٨٠ هەزار کەس، زۆرتر لە ٢٦٢٠ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/240220202", "category": "health", "summary_length": 119, "article_length": 521, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 248}, {"article": "توێژینەوە نوێیەکەی پەیمانگەی کارۆلینسکا دەریخستووە شیرپێدانی سروشتی لە ١٠٠ رۆژی یەکەمی تەمەنی منداڵدا ئێجگار گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە. د. پیتەر برودین، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و یەکێک لە توێژەرەکان لە پەیمانگەی کارۆلینسکا دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن ژمارەی بەکتریا سوودبەخشەکان لە جەستەیاندا زیاترە. پسپۆڕەکەی منداڵان روونیدەکاتەوە، بەکتریا سوودبەخشەکان رۆڵیان هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و سەرەنجام کەمکردنەوەی مەترسیی هەستیاری و رەبۆ. ئەم بەکتریا سوودبەخشانە بە (B infantis) ناسراون، لەرێگەی شیری دایکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێنەوە، توێژینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە ئێستا ژمارەیەکی کەمتری منداڵ ئەم بەکتریا سوودبەخشانەیان هەیە هۆکارەکەشی دەگەڕێنەوە بۆ زیادبوونی ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون، بەکارهێنانی شیری قووتوو و زۆر بەکارهێنانی دەرمانە دژەبەکتریاکان.", "summary": "پزیشکانی توێژەر لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوێد پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان شیرپێدانی سروشتی و زیادبوونی ژمارەی بەکتریا سوودبەخشەکان لە منداڵدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/220620211", "category": "health", "summary_length": 147, "article_length": 829, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 359}, {"article": "جێنیفەر هاڵەر لە مانگی ئادار خۆبەخشانە ژیانی خۆی خستەمەترسییەوە و گوتی، \"ئامادەم ڤاکسینم لەسەر تاقی بکرێتەوە\". ئێستا جێنیفەر یەکێکە لەو ٤٥ خۆبەخشەی کە دوای ڤاکسینەکەی مۆدێرنا هەست بە سەلامەتی دەکەن. جێنیفەر هاڵەر تاقیکردنەوەکەی لە ١٦ ـی مانگی ئادار لەسەر کراوە، دەڵێت \"بۆ من زۆر سادەبوو. بۆ وەرگرتنی یەکەم ژەمە ڤاکسین چوومە ژوورەوە و دوای چوار هەفتە دووەم ژەمە ڤاکسینم وەرگرت. دوای ئەوە هەموو مانگ بۆ پشکنینی خوێن گەڕاومەتەوە. لەپاڵ ئەمەشدا، هەستم بە سەلامەتی و خۆشحاڵی کردووە\". کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی رایگەیاندووە، ڤاکسینەکەیان ٩٤.٥ % کاریگەرە و رێگری لە تووشبوون بە کۆرۆنا دەکات. هەفتەیەک پێشتر کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی کە لەگەڵ بایۆنتێکی ئەڵمانی ڤاکسینێکی بەرهەمهێناوە، رایگەیاند، ڤاکسینی ئەوان ٩٠ % کاریگەرە، ئەم کۆمپانیایانە ئێستا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەت دەدەن بۆ ئەوەی ڤاکسینەکەیان بۆ دۆخی فریاگوزاری بەکاربێنن تاوەکو پەسند دەکرێت و بەسەر خەڵکیدا دابەشی دەکەن. نیل بڕاونین خۆبەخشێکی دیکەیە کە ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە، دەڵێت، \"ئەمە هەواڵێکی ناوازەیە، زۆر خۆشحاڵم کە من بەشێکم لەو پرۆسەیە و هەوڵیش دەدەم جۆرێک لە ئاشتی بۆ ئەم جیهانە بەرهەمبهێنم\". ئەگەر ئەو ڤاکسینە پەسند بکرێت، یەکەمجار دەدرێتە ئەمریکییەکان کە زیاتر لە ١١ ملیۆنیان تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٤٥ هەزاریان بە کۆرۆنا مردوون. ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاش رایگەیاندووە، کۆتایی ئەمساڵ کۆمپانیای مۆدێرنا و فایزەر دەبنە خاوەنی ڤاکسینی کۆرۆنا. کۆتایی ٢٠٢٠ مۆدێرنا ٢٠ ملیۆن ژەم ڤاکسین بەرهەمدەهێنێت، کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێکیش ٥٠ ملیۆن ژەم. مۆدێرنا تاقیکردنەوەی لەسەر ٣٠ هەزار خۆبەخش کردووە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، هێشتا زووشە بزانرێت ڤاکسینەکەی مۆدێرنا و فایزەر چەندە لەنێو جەستەی مرۆڤدا خۆی دەگرێت. لە قۆناخی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە، مۆدێرنا تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لەسەر زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی خۆبەخش ئەنجامدا و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی هەرسێ قۆناخەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لە پرۆتۆکۆلێکی تایبەتدا هەفتە بە هەفتە بڵاودەکردەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی پرەنسیپی شەفافیەت کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان و ڤاکسین داوایان دەکات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش لەبارەی ڤاکسینەکەی مۆدێرنا لە تویتێکدا باسی لەوە کرد، دۆزینەوە مەزنەکانی ڤاکسین لەژێر چاودێریی ئەودا بووە و دەڵێت \"لە ئەمریکا ڤاکسینێکی دیکە سەرکەوتنی تۆمار کرد، بەڵام تکایە بیرتان بێت ئەم دۆزینەوە مەزنانە هەمووی لەژێر چاودێریی مندا بووە\". بە گوتەی ئەو \"پەتا چینییەکە\" لەنێو دەبات. دۆزینەوەی ڤاکسینەکان لەکاتێکدان، بەپێی ئامارەکانی وۆڵد مێتەر، تاوەکو ئێستا ٥٥ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٦٧٤ کەس لە جیهان وەک تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون کە ٣٨ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٦٤٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ملیۆنێک و ٣٣٢ هەزار و ٣٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. ژمارەی تووشبووان لە ئەمریکاش ١١ ملیۆن و ٥٣٨ هەزار و ٥٧ کەسن کە ٢٥٢ هەزاریان گیانیان لەدەستداوە. ئێستا ئەمریکییەکان خەریکی ئامادەکارین بۆ جەژنی سوپاسگوزاری و کۆرۆناش بە تووندی لە وڵاتەکەی داوە، سەرۆکی هەڵبژیردراوی ئەمریکاش \"تکا\" لە خەڵک دەکات دەمامک ببەستن و لە ژوورێکدا زیاتر لە ١٠ کەس کۆنەبنەوە. جۆ بایدن، لە دێلاوێر بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، تەنانەت لەنێو خێزانەکەی خۆیشیدا پەیوەندییەکانی سنووردارکردوون بۆ تەنیا سەردانی کچ و کوڕ و نەوەکانی، دەڵێت هەوڵبدەن لە کریسمدا پێنج کەس یان ئەو پەڕی ١٠ کەس زیاتر کۆنەبنەوە. سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دڵنیاییشی دایە خەڵک کە سەری ساڵی داهاتوو پێکەوە دەبن و \"هیچ مەترسییەک نامێنێت\" ئەوەش، وەکو ئاماژەیەک بۆ بەردەستبوونی پێکوتەی کۆرۆنا لە ساڵی داهاتوودا. قۆناخەکانی دروستکردنی پێکوتەی کۆرۆنا: کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی پێکوتە دژی کۆرۆنا بەردەوامن لە رکابەری بۆ دروستکردنی پێکوتە لە خێراترین کاتدا، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٤١ پێکوتە دژی نەخۆشیی کۆڤید - ١٩ پەرەی پێدراوە. پێکوتەکان بۆ ئەوەی گونجاوبن بۆ بەکارهێنان دەبێت بە سێ قۆناخدا تێپەڕن. بەشێوەیەکی گشتی دروستکردنی پێکوتە زیاتر لە ساڵێک دەخایێنێت، بەڵام زاناکان هەوڵدەدەن پێکوتەی کۆرۆنا خێراتر لەو کاتە دروستبکەن، و هەندێک لە کۆمپانیاکان تاقیکردنەوەکانی قۆناخی یەکەم و دووەم لە یەککاتدا دەکەن. پێکوتە پێکهاتووە لە بەکتریا یان ڤایرۆسی لاوازکراو یان مردوو کە توانای تووشکردنیان لەدەستداوە. کاتێک پێکوتە لە کەسێک دەدرێت جەستەی کەسەکە بەو جۆرە بەکتریا یان ڤایرۆسە ئاشنادەبێت و لەکاتی تووشبوون بەو بەکتریا یان ڤایرۆسە بەخێرایی دەیناسێتەوە و سیستەمی بەرگریی چالاکدەبێت. بەوجۆرەش کەسەکە خێرا وەڵامی نەخۆشییەکە دەداتەوە و پارێزراو دەبێت. قۆناخی پێش تاقیکردنەوەکان: پێش ئەوەی پێکوتە لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە، پێویستە سەرەتا بڕێكی دیاریکراوی بدرێت لە مشک یان مەیموون بۆ ئەوەی زاناکان دڵنیا ببنەوە لە چالاککردنی سیستەمی بەرگریی. ئێستا ٨٧ پێکوتەی دژی کۆرۆنا لەم قۆناخەدان، بەشێکیشیان لە قۆناخەکانی تاقیکردنەوەن لەسەر مرۆڤ. دوای ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵ سەرکەوتوو بوو، پێکوتەکە لەسەر دەیان کەس تاقیدەکرێتەوە. نزیکەی ٣٨ پێکوتەی دژی کۆرۆنا تاقیکردنەوەی ئاژەڵیان تێپەڕاندووە و لەم قۆناخەدان. لەم قۆناخەدا پێکوتەکە لەسەر سەدان کەس تاقیدەکرێتەوە، دەبێت کەسی پیر و منداڵ لەنێو بەشداربوواندا هەبن. تاوەکو ئێستا ١٧ پێکوتە گەیشتوونەتە ئەم قۆناخە. لە دوایین قۆناخی تاقیکردنەوەکاندا، پێکوتەکە لەسەر هەزاران کەس تاقیدەکرێتەوە، دوای تاقیکردنەوەکە ماوەیەک چاوەڕێدەکەن تاوەکو دەردەکەوێت بەشداربووان تووشی ڤایرۆسەکە دەبن یان نا. تاوەکو ئێستا ١٢ پێکوتە لەم قۆناخەدا ماونەتەوە و دوای سەرکەوتنیان لە تاقیکردنەوە بۆ بەکارهێنان ئامادە دەبن. قبووڵکراوی سنووردار: بەشێک لە کۆمپانیاکان پێش ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی قۆناخی سێیەم تەواوبێت، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێکوتەکەیان سەرکەوتووە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان. بەشێک لە بەرپرسان و لایەنە تەندروستییەکان هۆشداری لە بەکارهێنانی ئەو پێکوتانە دەدەن، تاوەکو ئێستا شەش پێکوتە لەم قۆناخەدان. قبووڵکراو: بەرپرسان و لایەنە تەندروستییەکانی هەر وڵاتێک پێداچوونەوە بۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەکەن. ئەگەر ئەنجامەکانیان پشتڕاستکردەوە، مۆڵەتی بەرهەمهێنان بە کۆمپانیاکان دەدەن. دوای ئەوەی پێکوتەکان ئەو سێ قۆناخەیان تێپەڕاند بەرپرسانی تەندروستی لێکدانەوە و لێکۆڵێنەوە لەسەر تاقیکردنەوەکان دەکەن، و دەست بە بەرهەمهێنانی دەکەن.", "summary": "یەکەم ئەمریکی کە ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنای لەسەر تاقیکراوەتەوە دەڵێت، خۆشحاڵە بە بیستنی هەواڵی کۆمپانیاکە کە باس لەوە دەکات، ڤاکسینەکەیان سەلامەتە و بە رێژەی ٩٤.٥ % کاریگەرە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/171120203", "category": "health", "summary_length": 175, "article_length": 5572, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 2527}, {"article": "یەکەمجارە لە ئیسرائیل نەشتەرگەری جیاکردنەوە دووانەی بەیەکەوە نووساو ئەنجامبدرێت. د. میکی گیدۆن، بەڕێوەبەری بەشی نەشتەرگەری منداڵان لە سەنتەری پزیشکی سۆرۆکا دەڵێت، نەشتەرگەرییەکە بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیایی زیرەک ئەنجامدراوە و سەرکەوتوو بووە و توانراوە منداڵەکان کە بە سەرەوە بە یەکدی نووسابوون جیابکرێنەوە. بەگوێرەی قسەی پزیشکانی نەخۆشخانەکە، نەشتەرگەرییەکە ١٢ کاژێری خایاندووە. منداڵەکان تەمەنیان ١ ساڵە و لە رەگەزیی مێینەن و ئێستا لە نەخۆشخانە دۆخی تەندروستییان زۆرباشە.", "summary": "لە ئیسرائیل دووانەیەکی بەیەکەوە نووساوی تەمەن یەک ساڵ بە سەرکەوتووی لە نەشتەرگەرییەکدا لەیەکدی جیاکرانەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/080920212", "category": "health", "summary_length": 106, "article_length": 479, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 215}, {"article": "٤٤ وڵاتی دیکەش رێکاری دیکەی جیاواز جێبەجێ دەکەن، لەوانەش کەرەنتیکردنی ئەو کەسانەی کە لە ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقاوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان بۆماوەی ١٠ رۆژ. دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، پسپۆری نەخۆشییە درمەکان لە ئەمریکا دەڵێت، لانیکەم دوو هەفتەیان پێویستە تاوەکو بزانین ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کاریگەریی تەواوی لەسەر کۆرۆنای گۆڕاو دەبێت یان نا. ئەنتۆنی فاوچی دەڵێت، \"پرۆفایلی گۆڕاوەکە وا دەردەکەوێت کە لە گواستنەوەدا سوودی بۆی هەبێت و دەکرێت خۆی لەو سیستمە بەرگرییە لابدات کە لەش دروستی دەکات. بۆ نموونە، دەکرێت خۆی لە دژەتەن یانیش پلازمای کەسێک دوای ئەوەی تووشبووە، بدزێتەوە. تەنانەت دەکرێت دژی هەندێک دژە تەنی کوتراو بە ڤاکسینیش کاربکات. مەرج نییە ئەمە رووبدات، بەڵام ئاماژەی بەهێز هەن کە دەبێت بۆ ئەگەری لەم جۆرە ئامادەبین. \" تاوەکو ئێستا گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە ١٤ وڵاتدا تۆمارکراوە لەنێویاندا، هۆڵەندا، بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا. هۆڵەندا ١٣ تووشبوون بە ئۆمیکرۆنی تێدا تۆمارکراوە. پێش ئەوەی کۆرۆنا گۆڕاوەکەش لەو وڵاتە تۆماربکرێ، بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەگشتی، حکومەت قەدەخەی هاتووچۆی لە کاژێر ٥ ـی ئێوارەوە تاوەکو ٥ ـی بەیانی راگەیاند و رێکارەکەش دوێنێ یەکشەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هیوگۆ دێ جۆنگ، وەزیری تەندروستیی هۆڵەندا دەڵێت، \" ١٣ کەس لە کۆی ٦١ کەس کە تێستیان بۆ کراوە تووشی گۆڕاوە نوێکە بوون. هەموو ئەوانەی رۆژی هەینی لەرێگەی گەشتی ئەفریقای باشوورەوە گەیشتوونەتە هۆڵەندا دەبێت کەرەنتین بکرێن. داواشمان لە هەموو ئەو کەسانە کردووە کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە باشووری ئەفریقا بوون، سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی بکەن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان بۆ تێست تۆماربکەن. \" رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریی دەدات لە بڵاوبوونەوەی خێرای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و دەڵێت، مەترسیی بڵاوبوونەوەی بەرزە؛ داواش لە حکومەتەکان دەکات دابەشکردنی ڤاکسین خێراتر بکەن. ئەمە لە کاتیكدایە، رۆژی ٢٦ ـی تشرینی دووەم تەندروستیی جیهانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی بە \"گۆڕاوی نیگەرانکەر\" ناساند و داوای لە حکومەتی وڵاتان کرد رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تووندبکەنەوە.", "summary": "دوای ئەوەی تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن لە ژمارەیەک وڵاتدا تۆمارکرا، حکومەتەکان دەستیان بە جێبەجێکردنی رێکاری نوێ بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کرد، ژاپۆن و ئیسرائیل بە شێوەیەکی کاتی هەموو گەشتێکی دەرەوەیان بۆ وڵاتەکانیان قەدەخەکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/29112021", "category": "health", "summary_length": 245, "article_length": 1848, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 867}, {"article": "حەسام محەممەد تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق گەیشتنی ٣٣٦ هەزار ژەمە ڤاکسینەکەی لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا لە وڵاتەکەی بە \"گرنگ\" ناوبرد و ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەی دەستبەجێ ڤاکسین رەوانەی هەرێمی کوردستان و تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەکات بۆ کوتانی ئەو کەسانەی کە لە پلانی کوتاندا لە پێش خەڵکی دیکەوە دانراون. لە لایەن خۆیەوە دکتۆر ئەحمەد زوێیتن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق رایگەیاند، گەیشتنی ئەو ڤاکسینە \"قۆناخێکی مێژووییە لە وەڵامدانەوەی کۆڤید ١٩ لە عێراقدا. گەیشتن و بەکارهێنانی ئەم ڤاکسینە هەنگاوێکی دروستە بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنی پەتاکە لە عێراقدا. سەلمێندراوە کە ئەم ڤاکسینە زۆر کاریگەرە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید ١٩ \". هاتنی ڤاکسینەکە بۆ عێراق لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا نزیکەی ١٠ وڵات بەهۆی بوونی گومان لەسەر کاریگەرییە لاوەکییەکانی، بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەیان راگرتبوو. گومانەکان لە نەمسا دەستیانپێکرد، دوو لەو کەسانەی کە ڤاکسینە بەریتانییە سوێدییەکەیان وەرگرتبوو، تووشی کڵۆبوونی خوێن بوون، کە یەکێکیان گیانی لەدەستدا. لە ئیتاڵیاش دوو ئەفسەری سوپا کە ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان وەرگرتبوو، گیانیان لەدەستدا. هەروەها لە دانیمارکیش کەسێک کە بەو ڤاکسینە کوترابوو، تووشی جەڵتە بوو و گیانی لەدەستدا. رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا رایگەیاند، ڤاکسینی ئەسترازێنیکا \"سەلامەت و کاریگەرە\". دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەی لیژنەیەکی سەر بە ئاژانسە ئەوروپییەکە لەسەر ڤاکسینی ئەسترازێنیکا، ئێمەر کووک، بەڕێوەبەری ئەو ئاژانسە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند \"لیژنەکە بە ئەنجامێکی زانستیی روون گەیشتووە و دەڵێت، ئەمە ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەرە\". هاوکات ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا کە ڤاکسینەکە لە وڵاتەکەی راگیرابوو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەر کاتێک نۆرەی کوتانی هات، ئامادەیە بە ڤاکسینی جۆری ئەسترازێنیکا بکوترێت. ئەوەی کە پەیوەندی بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە هەیە، دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ٤٣ هەزار ژەمی ڤاکسینەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و ئەوانیش بەکاردەهێندرێن بۆ تەواوکردنی کوتانی هەڵمەتی کارمەندانی تەندروستی هەرێمی کوردستان.", "summary": "٣٣٦ هەزار ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا گەیشتە عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیش پارێزراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ژەمە ڤاکسینەکان گەیشتنە عێراق و ٤٣ هەزار ژەمیش لەوان پشکی هەرێمی کوردستانە و لە رۆژانی داهاتوودا دەگەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/250320214", "category": "health", "summary_length": 204, "article_length": 1993, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 903}, {"article": "توێژینەوە نوێیەکە لە پەیوەندی نێوان تووشبوون بە کۆرۆنا بە سووکی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر جەستە کۆڵیوەتەوە. د. لیام تۆنسێند، پسپۆڕی پەتازانی و سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، ئێمە سەرمان سوڕاوە لە ئەنجامەکان، چونکە بۆمان دەرکەوتووە ئەوانەی بە سووکیش کۆرۆنا دەگرن لەوانەیە تووشی ماکەکانی پەتاکە ببنەوە. لەبارەی گرفتەکانی دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لەوانەی بە سووکی گرتوویانە، لە توێژینەوەکەدا ئاماژەکراوە بە هەناسەتەنگی لەکاتی پیادەڕەویکردن و بێهێزی بەردەوام. پزیشکان دەڵێن ئەوانەی بەدواداچوونیان بۆ کراوە نیشانەکانیان توند نەبووە و لە نەخۆشخانەش نەخەوێندراون، لەبارەی هۆکارەکەشی پزیشکان تاوەکو ئێستا بە روونی بۆیان دەرنەکەوتووە و دەڵێن پێویستە بەدواداچوون و توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بکرێن.", "summary": "پزیشکانی ئیرلەند لە توێژینەوەیەکدا رایدەگەیێنن تەنانەت ئەوانەشی کە بە سووکی تووشی کۆرۆنا دەبن لەوانەیە دوای چاکبوونەوە تووشی لێکەوتەکانی ببنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/120120217", "category": "health", "summary_length": 144, "article_length": 713, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 306}, {"article": "لیۆ چینگ چن، سەرۆکی کۆمپانیای سینۆفارم رایگەیاند: لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی دەسەڵاتە تەندروستییەکانی چین، ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی ١٢ دەخرێتە بازاڕ. دەشڵێت، سەرەتای تاقیکردنەوەکان لە ١٦ی شوبات بوو، ڤاکسینەکە بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵدا تاقیکراوەتەوە لەوانە، جرج، مشک، بەراز، مەیموون و کەروێشک، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەرێنی و کاریگەربوون. سەرۆکی کۆمپانیا چینییەکە ئاماژە بەوەدەکات لە ٢٧ی نیساندا، پەیمانگەی پەکین بۆ لێکۆڵینەوە بایۆلۆژییەکان دەستیکردووە بە تاقیکردنەوە قەرەوێڵەییەکان تایبەت بە ڤاکسینەکە و لە رۆژی ٢٨ی مانگی حوزەیراندا ئەنجامی یەکەم و دووەم تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە و لە رۆژی ٢٣ی هەمان مانگدا تاقیکردنەوەی قەرەوێڵەیی سێیەم و کۆتایی ئەنجامدا و لەدوای ئەو قۆناخە تەنیا هەنگاوی پەسەندکردنی ڤاکسینەکە ماوە کە پێشبینی دەکەن پێش مانگی ١١ی ئەمساڵ وەربگیرێت و لەکۆتایی مانگی ١٢ شدا ڤاکسینەکە لە بازاڕەکان بێت. هاوکات ڤاسیلی کیکیلیاس، وەزیری تەندروستیی یۆنان رایگەیاند: لە مانگی ١٢ی ئەمساڵ، بڕی ٣ ملیۆن ڤاکسین لە ئەوروپا بەرهەمدەهێنرێت و ئەگەر هەموو پرۆسەکە بەباشی بڕوات ئەوا یۆنان بەگوێرەی رێککەوتنی پشکەکانی وڵاتانی یەکێتییەکە لەو مانگەدا یەکەمین پشکی خۆی لەو ڤاکسینە وەردەگرێت کە ٧٠٠ هەزار دانە دەبێت. وەزیری تەندروستیی یۆنان راشیگەیاند: پرۆسەی دابەشکردنی ڤاکسینەکە لەنێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەشێوەی مانگانە دەبێت و لە نێوان مانگی ١٢ تاوەکو ٦ی ساڵی ٢٠٢١ دا بەردەوام دەبێت. لە رۆژی ١٤ی مانگی ئابی ئەمساڵ، کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا یەکەمین رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانی ئاسترازینکا واژۆکرد بۆ کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و پاشان دابەشکردنی بەو وڵاتانەی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا کە خاوەن داهاتی کەم و مامناوەندن. هەرچەندە یۆنان بە بەراورد لەگەڵ بەشی زۆری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا تاڕادەیەک ژمارەی کەمی تووشبووانی هەیە، بەڵام لەماوەی چەند رۆژی کەمی رابردوودا، هەڵکشان لە تووشبووانی تۆمارکردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٧ هەزار و ٢٠٠ تووشبوو هەن، لەنێویاندا لانیکەم ٢٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "کۆمپانیای سینۆفارمی چینی رایگەیاند لەکۆتایی مانگی ١٢ی ئەمساڵ، ڤاکیسنی دژە کۆرۆنا کە خۆی دروستیکردووە دەیخاتە بازاڕەوە. یۆنانیش هەمان کاتی بۆ بەردەستبوونی ڤاکسینەکە دیاریکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/180820201", "category": "health", "summary_length": 173, "article_length": 1812, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 830}, {"article": "عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند ئەو ٧ تووشبووە ئەمڕۆ شەممە ٢٧ - ٦ - ٢٠٢٠ لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و تەمەنیان لەنێوان ٦٠ تاوەكو ٩٥ ساڵیدایە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، زۆرینەی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن نەخۆشی دیكەیان هەیە. تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی ٥ هەزارو ٢٠٠ كەس تووشی كۆرۆنا بوون و ژمارەی مردووانیش بە كۆرۆنا ١٦٩ كەسی تێپەڕاندوە. لە هەولێر دوو کارمەندی دیکەی تەندروستیی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئەمڕۆ لە هەولێر دوو کارمەندی دیکەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات تووشی کۆرۆنا بوون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاریش دەڵێت زیاتر لە ٥٠ کارمەندی پزیشکی هەڵگری ڤایرۆسەکەن. د. بۆتان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجامی پشکنینی دوو کارمەندی پزیشکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات دەرچوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، دوو کارمەندەکە لە رەگەزی نێرن، و ئێستا یەکێک لەوان بەناوی (گۆران) هێندراوەتە لایان بۆ چارەسەر، بڕیارە ئەوەی دیکەش ببرێتە نەخۆشخانەکەیان. لەبارەی تەندروستی تووشبووەکانیش، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری گوتی، تەندروستی ئەو دوو کارمەندە تەندروستییە جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان، بەگشتیش لە هەولێر زیاتر لە ٥٠ کارمەندی پزیشکی تووشی کۆرۆنا بوون. هەروەها د. بژار مووسا، گوتەبێژی تەندروستی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بێجگە لە کارمەندانی تەندروستی ژمارەیەک پزیشکیش لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون و ئێستا چارەسەر وەردەگرن.", "summary": "بەگوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە سنووری پارێزگاکە، ٧ توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان لە سلێمانی بە كۆرۆنا گەیشتە ١٤٩ كەس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/270620201", "category": "health", "summary_length": 180, "article_length": 1415, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 640}, {"article": "دوێنێ دووشەممە بەریتانیا رایگەیاند، زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئەنجامی دوایین تاقیکردنەوەیان لەسەر خۆبەخشان زۆر ئەرێنین، ڤاکسینەکانیان بەرگریی لەشی ئەو کەسانەیان دژی ڤایرۆسەکە بەهێزکردووە. مایکڵ رایان، بەرپرسی کارە فریاگوزارییەکانی تەندروستیی جیهانی لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی رۆژانەیدا پیرۆزبایی لەو وڵاتانە کرد کە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی سەلامەت نزیکبوونەتەوە. رایان گوتی، ئەوە ئەنجامێکی ئەرێنییە، ئەم توێژینەوانە هی قۆناخی یەکەمن، \"بەڵام دەیڵێمەوە، هێشتا رێگەیەکی درێژمان لەپێشە. ئێستا دەبێت بەرەو قۆناخێکی گەورەتر هەنگاوبنێین، دەستبەتاقیکردنەوەی جیهانی راستەقینە بکەین\". ڤاکسینەکەی بەریتانیا ناوی ChAdOx ١ nCoV - ١٩ ـەیە و لە ڤایرۆسێکی جینیی دەستکاریکراو دروستکراوە کە دەبێتە هۆی تووشبوونی مەیموونەکان بە هەڵامەت. ئەو ڤایرۆسە دەستکارییەکی زۆری کراوە، وایلێکراوە کە ناتوانێت مرۆڤ تووشبکات، هاوکات وای لێکراوە کە شێوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بچێت. تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوەشدەکات، هەواڵە خۆشەکان لەبارەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، هەواڵی ناخۆشیشیان لەگەڵدایە. یەکێک لەو هەواڵە ناخۆشانە ئەوەیە، هەندێک وڵات لە ئێستاوە نیازیان وایە بە پارە ڤاکسینەکە بفرۆشن بە وڵاتان. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی رۆژانەیدا ئەو وڵاتانەی بەوە ناوبرد کە \"بە ئاراستەیەکی پێچەوانە\" هەنگاودەنێن. هۆشداریشیدا ئەگەر وڵات و کۆمپانیاکان چاویان لەوەبێت ڤاکسینەکە بە پارە بفرۆشن، لەوانەیە وایلێبێت \"خەڵکانێک هەبن توانای داراییان نەبێت ڤاکسینەکە بەدەستبێنن\". ڤاکسینەکەی چین گەیشتە بەرازیل ئەو ڤاکسینەی کە لە چین لە قۆناخی تاقیکردنەوەدا بوو، ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە بەرازیل و وڵاتەکە دەست بە تاقیکردنەوەی دەکات بەر لەوەی بە قەبارەی گەورە لە چین بیکڕێت. ڤاکسینەکە لە ١٢ سەنتەری توێژینەوە لە شەش ویلایەتی بەرازیل لەسەر نۆ هەزار خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە، ماوەی تاقیکردنەوەکەش سێ مانگ دەبێت. یەکەم سەنتەر کە تاقیکردنەوەکە دەکات نەخۆشخانەی داس کلینیکاسە کە بنکەکەی لە ساوپاولۆیە و تایبەتە بە پەتای کۆڤید - ١٩. ئەمە سێیەم و دوایین تاقیکردنەوەی ڤاکسینە لەلایەن کۆمپانیای سینۆڤاکی چینی، ئەگەر لەم قۆناخە سەرکەوتووبوو ئەوا دەخرێتە بازاڕەکانەوە. بەرازیل دەڵێت، ئەگەر ڤاکسینەکە سەرکەوتووبوو ئەوا لە سەرەتای ٢٠٢١ ئینستیتیوتی بوتانتان بەرهەمی دەهێنێت، ١٢٠ ملیۆنی لێ دەداتە کەرتی تەندروستیی گشتیی وڵاتەکە. بەرازیل ٨٠ هەزار کەیسی مردن بە کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.", "summary": "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پێشکەوتنەکان بۆ بەرهەمهێنای ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا \"دڵخۆشە\" و دەڵێت، ئەنجامەکان ئەرێنین، بەڵام هێشتا رێگەیەکی درێژیان لەبەردەم ماوە تاوەکو بگەن بەو رۆژەی بە جیهان بڵێن ڤاکسینیان دۆزیوەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/210720201", "category": "health", "summary_length": 222, "article_length": 2209, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 1010}, {"article": "توێژەران لە زانکۆی ماکماستەر لە کەنەدا توێژینەوەیەکیان لەبارەی سوودەکانی ماسی و کاریگەرییەکانی لەسەر دڵ ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە. ئەندرۆ مانتێ، پرۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ماکماستەر دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە ئەوانەی لایەنی کەم هەفتانە دووجار ماسی دەخۆن، لە نەخۆشییەکان دڵ پارێزراو دەبن. سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە، ماسی بەهۆی دەوڵەمەندی بە ترشە چەوریی ئۆمێگا سێ، هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و یارمەتی تەندروستهێشتنەوەی دڵ دەدات. پزیشکانی ئەنجامدەری توێژینەوەکە پێیانوایە ئەم ئەنجامانە هانی خەڵکی دەدەن بایەخێکی زیاتر بە خواردنی ماسی بدەن تا لە سوودەکانی بێبەش نەبن. ئەم توێژینەوەیە لە ٥٨ وڵاتی جیهان لەسەر ١٩١.٥٥٨ کەس ئەنجامدراوە، تێیدا بەدواداچوون بۆ شێوازی خۆراکی بەشداربووان کراوە، پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی خۆیان نەخۆشیی دڵیان هەیە و هەفتانە دووجار ماسی دەخۆن، مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک لەسەریان کەمتردەبێتەوە. جێرلین جۆنس، گوتەبێژی ئەکادیمیای زانستی خۆراک لە ئەمریکا لەبارەی سوودەکانی ماسی دەڵێت، ماسی بە ئۆمێگا سێ دەوڵەمەندە کە هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ لەوانەی فاکتەری مەترسیداریان هەیە کەمدەکاتەوە، پێویستە لایەنی کەم هەفتانە دووجار بڕی تەواوی ئۆمێگا سێمان دەستکەوێت کە ئەویش زیاتر لە ماسییەکانی وەک سەلەمون، تونا و ساردیندایە. پسپۆڕەکەی خۆراک دەشڵێت، بۆ ئەوانەی حەزیان لە ماسی نییە دەتوانن سوود لە سەرچاوەکانی دیکەی ئۆمێگا سێ وەربگرن کە ئەویش بریتیە لە، گوێز، رۆنی سۆیا و بەرهەمە شیرمەنییەکان.", "summary": "توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، هەفتانە دووجار خواردنی ماسی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/130320211", "category": "health", "summary_length": 106, "article_length": 1417, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 635}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوەکە حەوت هەزار و ٤٢٥ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لەو ماوەیەدا کراون، ئەنجامی ٣٦٦ پشکنین پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر بووە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک تۆمارنەکراوە. ئاماری گشتیی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بەمشێوەیە: ملیۆنێک و ٢٦٢ هەزار و ٣٠٦ پشکنین کراوە، ئەنجامی پشکنینی ١١٢ هەزار و ٢٤٣ کەس پۆزەتیڤ بووە، ١٠٥ هەزار و ١٨٩ تووشبوو چاکبوونەتەوە، سێ هەزار و ٥٥٣ تووشبووش گیانیان لەدەسداوە و سێ هەزار و ٥٠١ تووشبووش لەژێر چارەسەردان. دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID ١٩ ژمارە (٣٨٠) ١. پشکنین: (٧٤٢٥ پشکنینی نوێ) ٢. تووشبوو: (٣٦٦ تووشبووی نوێ) کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٢٦٢٣٠٦ (٤٥١٦٩٧ هەولێر، ٢٦٦٩١٦ سلێمانی، ٥٣٦٠٦٣ دهۆك، ٧٦٣٠ هەڵەبجە) تووشبوون ١١٢٢٤٣ (٣٩٤٩٤ هەولێر، ٣٢٣٤٠ سلێمانی، ٣٧٢٩٨ دهۆك، ٣١١١ هەڵەبجە) چاکبوون ١٠٥١٨٩ (٣٦٨٨٥ هەولێر، ٢٩٥٦٣ سلێمانی، ٣٥٧٨١ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٣٥٠١ (١٦٥٩ هەولێر، ١٠٦٢ سلێمانی، ٧٧٢ دهۆك، ٨ هەڵەبجە) مردن ٣٥٥٣ (٩٥٠ هەولێر، ١١٧١٥ سلێمانی، ٧٤٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https:// gov. krd / coronavirus / dashboard /). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاژێریی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٣٦٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ٢٤ کاژێری رابردوودا تۆمارکراون و ٢ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٥٦ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/12032021", "category": "health", "summary_length": 246, "article_length": 1517, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 781}, {"article": "بەپێی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تووشبووە دەستنیشانکراوەکان کە ژمارەیان ١٠٠٢ کەسە، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون: ئەو ٢٥ تووشبووەی کۆرۆناش کە لە ٢٤ کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون: هاوکات ٥٣٢ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە: ئامارە گشتییەکانیش لە هەرێمی کوردستان، بەپێی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا بەمشێوەیە: پشکنینەکان: ٦٤٠ هەزار و ٧٠٩ پشکنین تووشبووان: ٧٥ هەزار و ٣٣٦ تووشبوو چاکبوونەوە: ٤٢ هەزار و ٦٠٨ کەس", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا شەش هەزار و ٣٧٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش هەزار و دوو پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون و ٢٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ٥٣٢ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/30102020", "category": "health", "summary_length": 255, "article_length": 499, "summary_token_count": 119, "article_token_count": 232}, {"article": "د. عەباس ئازاد، کە پزیشكێكی ددانە و نوێنەری پزیشكانی ددانی دانەمەزرێندراوە لە هەولێر، دەڵێ ئێستا نزیکەی ٧٥٠ پزیشكی ددان لە دەرچووانی ٤ ساڵی ٢٠١٥ - ٢٠١٩ دانەمەزرێندراون و داوادەکەن رێکاری گونجاو بۆ دامەزراندن و کارکردنیان بگیرێتەبەر. د. عەباس دەڵێت دانەمەزراندنی پزیشكانی ددان کار لە توانا و ئاستی زانستیی پزیشكییان دەکات، هەموو ئەو زانستەی لە کۆلێژ فێریبوون، لەم ماوەیەی کە کارناکەن لەبیریدەکەن.", "summary": "ئەمڕۆ دەرچووانی کۆلێژە پزیشكییەکانی ددان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک خۆپیشاندان دەکەن، داوادەکەن رێگەچارەی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ کارکردن و دامەزراندنیان لە کەرتی حکومی لە هەرێمی کوردستان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/19112019", "category": "health", "summary_length": 184, "article_length": 397, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 187}, {"article": "شارەکە قەدەخەی هاتووچۆی تێدا راگەیێندراوە و خەڵکی شارەکە تەنانەت رێگەیان پێنادرێت بچنە دووکانەکانی سەوزە و میوەش. تەنیا رۆژی شەممە ٢٣ هەزار و ٦٠٠ کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لەو شارە دەستنیشانکراون، کە ئەوەش ریکۆردێکی نوێیە. بەرپرسانی چین دەڵین، شارەکە رووبەڕووی \"هەندێک ئاستەنگ\" بووەتەوە، بەڵام ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکاندان. بەشێک لە خەڵکیش تووڕەن لەو رێکارانەی حکومەتی وڵاتەکە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتوونیەتەبەر، لەنێویاندا دابڕانی دایک و باوک ئەگەر منداڵەکەیان پشکنینی کۆڤیدی پۆزەتیڤ بوو؛ بەرپرسانی شەنگهای دواتر رایانگەیاند، دایک و باوکان دەتوانن لەکاتی کەرەنتینکردنی منداڵەکانیان لە ناوەندەکانی تایبەت بە تووشبووان، هاوەڵییان بکەن. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هێشتا دایک و باوکان سکاڵا دەکەن لەوەی کە جیایان دەکەنەوە لە منداڵەکانیان، لەکاتێکدا پشکنینی کۆڤیدیان پۆزەتیڤیش نییە. لەو شارە گەورەی چین دەست بە پشکنینی زۆرەملێ کراوە بۆ ناسینەوە و کەرەنتینکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن. ئەو دانیشتووانەی شەنگهای کە پشکنینیان پۆزەتیڤە ناتوانرێت لە ماڵەکانیاندا کەرەنتین بکرێن، تەنانەت ئەگەر دۆخیشیان باش بێت، بەڵکو بە زۆرەملێ دەبرێنە ئەو شوێنانەی تایبەت کراون بە تووشبووانی ڤایرۆسەکە؛ رەخنەگرانیش دەڵێن ئەو شوێنانە زۆر قەرەباڵخن. بۆچی کورتهێنان لە خواردن دروستبووە؟ مانگێک پێش ئێستا، کاتێک ئۆمیکرۆن لە شەنگهای سەریهەڵدا، لە شارەکە چەند شوێنێکی دیاریکراو کەرەنتین کران؛ دواتر کە ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاوبووەوە، شارەکە بەسەر دوو بەشدا دابەشکرا، هەر بەشێکیشیان رێکاری تایبەت بە خۆی بۆ دانرا. لە شارەکەدا نزیکەی ٢٦ ملیۆن کەس دەژین، بەهۆی رێکارە تووندەکانیشەوە خەڵک ناچاربوون کە لە ماڵەوە خواردن و ئاو داوا بکەن و چاوەڕێی حکومەت بن سەوزە، گۆشت و هێلکەیان بۆ ببەن، بەڵام درێژەکێشانی قەدەخەی هاتووچۆ گوشارێکی زۆری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن و خواردنەوە و هاوکارییەکانی حکومەت دروستکرد. زۆربەی ئەوانەش کە خواردن و خواردنەوە دەگەیێننە خەڵک، لەو ناوچانەدان کە قەدەخەی هاتووچۆیان لەسەرە، ئەوەش ئاستەنگێکی دیکەی بۆ گەیاندنی خواردن بە خەڵکی شارەکە دروستکردووە. بەشێک لە خەڵکی هەندێک ناوچەی شارەکە باس لەوە دەکەن کە هیچ شتێکیان بەدەستناگات، بەکارهێنەرێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی \"ویبۆ\" لە وەڵامی پەیامێکی ڤیدیۆیی بەرپرسانی شارەکەی چیندا نووسیویەتی، \"تکایە بەزووترین کات کێشەی توانای گەیاندن [ی خواردن و خواردنەوە و هاوکارییەکانی حکومەت] چارەسەر بکەن\". بەکارهێنەرێکی دیکەش نووسیویەتی، \"لە ژیانمدا ئەوە یەکەم جارە برسیم دەبێت\". لە تویتەر پارێزەرێک کە لە شەنگهایە نووسیویەتی، ١٠ ئەپلیکەیشنی تایبەت بە داواکردنی خواردنی هەیە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لەوەی خواردنی لە هیچکامیانەوە پێبگات. بەرپرسانی شارەکە باس لەوە دەکەن، خواردنی پێویستیان لە برنج، ماکەرۆنی، دانەوێڵە، رۆن و گۆشت هەیە، بەڵام کێشەیان لەوەدا هەیە کە ناتوانرێت لەکاتی دیاریکراودا دابەشبکرێن. چین پێشتر بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە قەدەخەی هاتووچۆی لە شارەکانی شیان و ووهان راگەیاندووە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە شەنگهای، کە گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە، زۆر زیاترە لەوەی پێشوو. بەهۆی ئەوەی شەنگهای یەکێکە لە پێگە ئابوورییەکانی چین، پێشبینی دەکرێت قەدەخەی هاتووچۆ تێیدا کاریگەریی لەسەر ئابووریی چین و جیهانیش هەبێت.", "summary": "بەشێک لە دانیشتووانی شاری شەنگهای، کە گەورەترین شاری چینە، باس لەوە دەکەن کە خەریکە خواردنیان لێدەبڕێت، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی کۆڤید لەو شارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/10042022", "category": "health", "summary_length": 155, "article_length": 2932, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 1349}, {"article": "دوای ئەوەی پێکوتەی کۆمپانیایی فایزەری ئەمریکی و بیۆنتێکی ئەڵمانی لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە پەسندکرا بۆ بەکارهێنان، دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی کۆبوونەوەیەکی زانستی چڕوپڕی لەبارەی پێکوتە ئەنجامدا و پێکوتەکەی پەسندکرد. بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگا ئەمریکییەکە (FDA) ئەم پێکوتەیە دەستکەوتێکی ئێجگار گرنگە بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای کۆڤید - ١٩. دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، کاریگەریی پێکوتەکە % ٩٥ ە و سەلامەت و کاریگەرە، بۆیە بەشێوەی ئیمێرجێنسی بەکارهێنانی رێگەپێدراوە. دوای راگەیێندراوەکەی FDAی ئەمریکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکی گووتی، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێر دەستدەکەن بە کوتانی خەڵکی. هەرچەندە دەگوترێت شەوێک بەر لەوەی راگەیێندراوەکەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بڵاوببێتەوە، دۆناڵد ترەمپ گوشاری لە دەزگاکە کردووە بۆ ئەوەی پێکوتەکە پەسندبکات، بەڵام دەزگاکە ئەم هەواڵە رەتدەکاتەوە، ئەمەش چونکە دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی د. ستیفان هان، بەڕێوەبەری دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی کرد و گووتی: \"ئەم پێکوتەیە پەسندبکە بۆ خاتری خودا، د. هان بەسە یاریکردن بە ژیانی خەڵک. \" د. ستیفان هان، بەڕێوەبەری دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەڵێت، پەسندکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە شێوەی ئیمێرجێنسی لەلایەن دەزگاکەمان هەنگاوێکی گەورەیە و کاریگەریی ئەرێنی زۆرباشی لەسەر ژیانی خەڵکی دەبێت لە ئەمریکا و تەنانەت لە هەموو جیهانیشدا. بەڕێوەبەری دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی روونیدەکاتەوە، پەسندکردنەکەیان دوای پرۆسەیەکی زۆر وردی زانستی دێت کە بەدواداچوونێکی تەواو وردیان بۆ پێکوتەکە کردووە، پێکوتە هەموو مەرجەکانی سەلامەت و کاریگەری و ستانداردی دەزگاکەی ئێمە تێدایە. پێکوتەکەی کۆمپانیای فایزەر و بیۆنتێک لە بەریتانیا، کەنەدا، بەحرەین، سعودیە و ئەمریکا پەسندکراوە.", "summary": "دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەکارهێنانی پێکوتەی دژە کۆرۆنای کۆمپانیایی فایزەر و بیۆنتێکی بەشێوەی \"ئیمێرجێنسی\" پەسندکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/121220205", "category": "health", "summary_length": 122, "article_length": 1578, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 715}, {"article": "دكتۆر گۆران عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆڕی هەناو هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە سیستمی تەندروستیی نێودەوڵەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"لە هەرێمی کوردستان رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە کەمە و هێشتا ٤ % تێناپەڕێنێت، ئەمەش مەترسیدارە، رەنگە هەڕەشەی زۆر لەسەر خەڵک دروست بکات لەکاتی بڵاوبوونەوەیدا، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا خێراتر بڵاودەبێتەوە و کاریگەریی زیاترە لە جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسەکە، بۆیە زۆر پێویستە خەڵک پەلەبکەن لە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا\". بەگوتەی ئەو پزیشکە ئەوانەی ڤاکسینیان لە جۆرەکانی فایزەر، ئەسترازینیکا و مۆدیرنا بەکارهێناوە دۆخیان باشتردەبێت لەوانەی بەکاریان نەهێناوە، چونکە ئەو ڤاکسینانە کاریگەرییان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا هەیە، واتە ئەوانەی دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە بەرگریی لەشیان زیاترە لەوانەی وەریاننەگرتووە. سەبارەت جیاوازییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا، ئەو پسپۆڕە گوتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا بەهۆی گۆڕانی ترشی ناوەکیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە روویداوە و بەخێرایی لە جیهان بڵاوبووەتەوە، چەند جیاوازییەکیشی لە جۆری سەرەکی کە پێیدەگوتریت ئەلفا هەیە، کە ئەمانەن: - ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا زۆرتر و خێراتر بە بەراورد بە جۆرەکانی دیکە بڵاودەبێتەوە. - بە رێژەی ٥٠ % زیاتر لە جۆرەکانی دیکە دەتوانێت لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە بگوازرێتەوە. - ئەگەر کەسێک تووشی بێت بۆی هەیە تاوەکو سێ یان چوار کەسی دیکە تووش دەکات، بەپێچەوانەی جۆری یەکەم کە ئەلفایە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە رەنگە یەک بۆ دوو کەسی دیکە تووش بکات. لەبارەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا، د. گۆران دەڵێت ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە چەند نیشانەیەکی هەیە کە هەمان نیشانەکانی جۆری یەکەمی ڤایرۆسەکەن، بەجیاوازییەکی کەمەوە. لەوانە: - سەر ئێشەیەکی زیاتر لەجۆری یەکەم. - لەدەستدانی هەستی بۆن و تامکردن کەمترە بەراورد بە جۆری یەکەم. - کۆرۆنا لەجۆری دەلتا نەخۆشی زیاتر دروستدەکات و لێکەوتەی زیاتری هەیە. - ئەوانەی ڤاکسینیان بەکارهێناوە دۆخیان باشترە. ئەو پزیشکە پسپۆڕەی هەناو، کە نیشتەجێی بەریتانیایە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا دەڵێت: \"ئێستا لە ١٠٤ بڵاوبووەتەوە، لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ژمارەیەک وڵاتانی دیکە دەلتا زۆرترین حاڵەتەکانی کۆڤید پێکدەهێنێت، لە بەریتانیا بە نموونە ٩٧ % ی حاڵەتەکانی تووشبووانی کۆڤیدە\". د. گۆران دەڵێت یەکێک لە کێشەکانی دیکەی ڤایرۆسەکە لە جۆری دەلتا ئەوەیە جۆرێکی تازەی بڵاوبووەتەوە کە پێیدەگوترێت دەلتا پڵەس، کە خێراتر و بەهێزتر هێرش دەباتە سەر خانەکانی ناوەوەی سییەکانی مرۆڤ. ئەو پزیشکە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن و قەرەباڵخی زۆر دروست نەکەن و تێکەڵاویی زۆر دروستنەکەن، چونکە بە بۆچوونی ئەو کاریگەریی ئەم شەپۆلە ئەگەر سەرهەڵبدات قورسترە و خەڵکی زیاتر گیرۆدە دەکات و لەناودەبات. رۆژی دووشەممە ١٢ی تەمموز، ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشدارینامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند چەند حاڵەتێکیان هەیە، کە گومانیان لێدەکرێت تووشی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا بووبن.", "summary": "پزیشکێکی پسپۆڕی هەناو هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا دەدات و دەڵێت لەبەر ئەوەی رێژەیەکی کەم خەڵک ڤاکسینیان وەرگرتووە، بۆیە کاریگەریی لەکوردستان زیاتر دەبێت، دەشڵێت پێچەوانەی جۆری یەکەم، هەڵگری جۆری دەلتا خەڵکی زیاتر تووش دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/130720213", "category": "health", "summary_length": 249, "article_length": 2700, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 1271}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا شاری پزیشکیی فارووق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو زانیارییانە لەلایەن \"پەیجێکی سێبەر\" بڵاوکراونەتەوە و \"پڕن هەڵە، گوایە نەخۆشێك پاراسیتۆڵێکی بە ٦٥ هەزار دینار کڕیوە و پشکنینی خۆێنیشی بە ٨٠٠ دۆلار بۆکراوە و پێویستیشی پێی نەبووە\". شاری پزیشکیی فارووق کە بنکەی سەرەکی لە سلێمانییە دەڵێت، هیچ زانییارییەکی لەو جۆرەش کە شوناسەکەی دیارنییە کێیە، \"لە نەخۆشخانەکەماندا تۆمار نەکراوە\"، پێیشیان وایە، \"بڵاو کردنەوەی زانیاریی هەڵە لەسەر دیاردەیەکی نەخوازراو و خراپ، لە خودی دیاردە دزێوەکە مەترسیدارتر و ژەهراویترە\". شاری پزیشکیی فارووق لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی فارووق لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٤ کراوەتەوە، بەپێی ئامارەکانی خۆیان، ٢١٠ جێگەی نەخۆش و نزیکەی ١٩٠ پزیشکی بە ئەزموون و خاوەن بڕوانامەی باڵا کاری تێدادەکەن خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆ سەرجەم دانیشتووانی عێراق و ناوچەکە دابین دەکات. نەخۆشخانەکە باسی لەوە کردووە، ئەوان بە \"کوالێتییەکی بەرز و بەکارهێنانی بەرزترین جۆری تەکنەلۆژیای پزیشکی\"، کاردەکەن. هاوکات نەخۆشخانە \"داشکاندنی زۆری بۆ کەیسە زۆر قورسەکان کردووە و چەندین جاریش بێبەرامبەر نەخۆشی زۆر دەگمەن چارەسەرکراوە\".", "summary": "شاری پزیشکیی فارووق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە حەپێکی پاراسیتامۆڵیان بە ٦٥ هەزار دینار بە نەخۆشێک فرۆشتبێت و پشکنینی خوێنیان بە ٨٠٠ دۆلار بۆ کردبێت، دەڵێت \"ئەو هەواڵە ناڕاستە و لە نەخۆشخانەکەمان تۆمارنەکراوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/201120205", "category": "health", "summary_length": 210, "article_length": 1030, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 469}, {"article": "توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی زانکۆی فودان لە شەنگەهای ئەنجامدراوە و تێیدا زیانەکانی گازی دوانەئۆکسیدی نایترۆجین لەسەر تەندروستیی باسکراون. سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە بەدواداچوونیان بۆ ئاستی گازی دوانەئۆکسیدی نایترۆجین لە هەوای ٣٩٨ شار لەنێوان ساڵانی ١٩٧٣ - ٢٠١٨ کردووە، بۆیان دەرکەوتووە ١٩.٧ ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکانی دڵ و ٥.٥ ملیۆنیش بە نەخۆشییەکانی سییەکان گیانیان لەدەستداوە. لە توێژینەوەکەدا روونکراوەتەوە کە گازی دوانەئۆکسیدی نایترۆجین لە هەوادا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و مردن بەهۆیانەوە زیاددەکات. گازی دوانەئۆکسیدی نایترۆجین لەئەنجامی سووتانی سووتەمەنی دروستدەبێت، پاشماوەی ئۆتۆمێل و کارگەکانە، پزیشکان دەڵێن ناتواندرێت ئاستی گازەکە لە هەوادا بکرێتە سفر، بەڵام دەتواندرێت کار بۆ کەمکردنەوەی بکرێت.", "summary": "توێژینەوەیەکی پزیشکانی چینی زیانەکانی پیسبوونی هەوا لەسەر تەندروستیی مرۆڤ ئاشکرادەکات و دەڵێت پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و مردن بەهۆیانەوە زیاددەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/280320213", "category": "health", "summary_length": 170, "article_length": 729, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 320}, {"article": "هۆشدارییەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەکاتێکدایە، ژمارەیەک وڵات دەستیانکردووە بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی نێوخۆییان و هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ، بۆئەوەی کاریگەریی نەرێنیی کۆرۆنا لەسەر ئابوورییەکانیان کەمبکەنەوە. هاوکات لە چەند رۆژی رابردوودا، لە بەشێک لەو وڵاتانەی قەدەخەی هاتووچۆیان سووککردووە، ژمارەی تووشبووان رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە، بەجۆرێک لە ئەڵمانیا ژمارەیەک تووشبووی نوێ تۆمارکران و لە شاری ووهانی چینیش پێنج تووشبووی نوێ تۆمارکران، هەروەها لە کۆریای باشووریش کە دەگوترا ڤایرۆسەکەی تاڕاددەیەک کۆنترۆڵکردووە ٨٥ تووشبووی نوێی تێدا تۆمارکران، هەر هەمووشیان ڤایرۆسەکەیان لە کەسێکەوە بۆ گوێزراوەتەوە کە سەردانی یانەیەکی شەوانەیان کردووە. هاوکات مایک رایان، سەرۆکی بەرنامەی فریاگوزاریی تەندروستی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، مەترسیی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لەئارادایە، لەکاتێکدا ژمارەیەک لە وڵاتان دەستیانکردووە بە سووککردنی قەدەخەی هاتووچۆ. سەرۆکی بەرنامەی فریاگوزاریی تەندروستی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ \"ئەگەر چاوەکانت دابخەیت و هەوڵبدەیت بەنێو ئەم تاریکییەدا بڕۆیت، ئەوا شتێکی زۆر بێمانا دەبێت. من زۆر نیگەرانم لەوەی کە ژمارەیەک وڵات خۆیان ئامادە دەکەن بۆئەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا بە چاونووقاندن بەنێو دۆخەکەدا گوزەربکەن\". تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە چوار ملیۆن و ٢٢٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٨٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە پێویستە سووککردنی قەدەخەی هاتووچۆ و کردنەوەی بازاڕەکان بە قۆناخ ئەنجامبدرێت، بۆئەوەی ژمارەی تووشبووان زیاد نەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/110520202", "category": "health", "summary_length": 188, "article_length": 1322, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 583}, {"article": "رۆژی شەممە ٤ - ١٢ - ٢٠٢١ بەرپرسانی تەندروستیی فەرەنسا رایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاژێردا ٥١ هەزار و ٦٢٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنایان لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆمارکردووە. لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، فەرەنسا بە تێکڕا رۆژانە ٤١ هەزار تووشبووی تۆمارکرد بوو. هەروەها لە هەفتەی پێشووتری کەمتر لە ٢٨ هەزار تووشبووی تۆمارکردبوو. بەگوێرەی تەندروستیی فەرەنسا، لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا نزیکەی ٦٩٤ کەس بەهۆی پەتاکەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە ١١٣ ـیان گیانیان لەدەستداوە و ١١٩ ـشیان لە بارودۆخێکی خراپی تەندروستیدان. ئۆلیڤەر ڤێران، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەخەی هاتووچۆی هەڵگرتووە، بەڵام داوای لە پێگەیشتووانی وڵاتەکەی کردووە، تاوەکو نیوەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو هەموویان قورچکی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن. ڤێران لە توویتێکدا نووسیویەتی: \" ١٠ ملیۆن هاوڵاتیی فەرەنسی بۆ پەیداکردنی بەرگریی لە دژی ڤایرۆس قورچکی سێیەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە\". دوای ١٥ ـی کانوونی دووەم، هەر کەسێک تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٦٤ ساڵ بێت، پێویستە بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسینی هەبێت، بەجۆرێک حەوت مانگ بەسەر وەرگرتنی قورچکی دووەم تێنەپەڕیبێت بۆ ئەوەی کۆڤید پاس یاخود پاسپۆرتی وەرگرتنی ڤاکسینی پێبدرێت کە بۆ سەردانکردنی شوێنە گشتییەکانی وەکو رێستۆرانتەکان، کافێکان، هۆڵی لەشجوانی و شوێنە گشتییەکان داوادەکرێت، بەپێچەوانەوە، رێگەی پێنادرێت سەردانی ئەو شوێنانە بکات. لە رووی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوە، فەرەنسا پلەی حەوتەمی لە سەرتاسەری جیهاندا گرتووە. بە جۆرێک لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە تاوەکو ئێستا ٧ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٣٨٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە لەو ژمارەیەش ١١٩ هەزار و ٤٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. لەبارەی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسینەوەیە، تاوەکو ئێستا ١٠٧ ملیۆن قورچکی ڤاکسین دابەشکراون و رێژەی ٧٠.٢ % ـی کۆی دانیشتووانی فەرەنسا کە دەکاتە ٤٧.٣ ملیۆن کەس بەتەواوەتی ڤاکسینیان وەرگرتووە.", "summary": "فەرەنسا بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٢٤ کاژێردا ٥٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تێپەڕاند. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ملیۆنان کەس ڤاکسینی بەهێزکەری دژ بە کۆرۆنا وەردەگرن. بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر، ژمارەی ئەوانەی لە ٢٤ کاژێردا تووشی کۆرۆنا دەبن نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/05122021", "category": "health", "summary_length": 258, "article_length": 1682, "summary_token_count": 123, "article_token_count": 805}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ - ١ - ٢٠٢٢، فیراس عەلی شاکر، نەقیبی سەندیکای پەرستارانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک سەردانیان بۆ نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کردووە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادبوون و \"ئەگەر وا بڕوات تووشبوونی رۆژانە بۆ زیاتر لە ١٠ هەزار کەس هەڵدەکشێت، کە ئەمە ئێستا پێشینەکەی دەرکەوتووە و ئێستا ژمارەی تووشبووانی رۆژانە بۆ سەروو شەش هەزار تووشبوو زیادیکردووە\". نەقیبی سەندیکای پەرستارانی عێراق گوتیشی: \"تەنیا لە دوو رۆژی رابردوودا بەپێی سەردانە مەیدانییەکانی ئێمە بە تایبەت لە بەغدا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری گۆڕاوە نوێیەکە کە بە ئۆمیکرۆن دەناسرێت، زیادبووە و لە یەک نەخۆشخانە لە دوو رۆژدا ١٠٠ پەرستار تووشبوون\". فیراس عەلی شاکر داوای لە حکومەتی عێراقیش کرد رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی کارمەندانی تەندروستی و دابینکردنی ژینگەی پێویست و ئاسایش بۆ ئەوەی کارەکانیان بە باشی بکەن. نەقیبی سەندیکای پەرستارانی عێراق گوتیشی: \"ئەگەر کارمەندانی تەندروستی بەو شێوە زۆرە تووشی کۆرۆنا ببن، ئەوان زەنگەکە زۆر مەترسیدارە و ئەگەری هەیە بەشێک لە نەخۆشخانەکان لەکاربکەون\". ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ - ١ - ٢٠٢٢، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادیکردووە و تەنیا لە ٢٤ کاژیری رابردوودا ٦ هەزار و ٤٨٧ تووشنوون تۆمارکراوە و ١٠ کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، پارێزگای کەرکووک و بەری کەرخی بەغدا دوو بەرزترین ئاستی تووشبوونیان لەنێو پارێزگاکانی عێراق تۆمارکردووە. ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە ٢ هەزار و ٤٧٧ کەس بوون و بەهۆیەوە ٥ گیان لەدەستدان تۆمارکرابوو، ئەوە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق.", "summary": "نەقیبی پەرستارانی عێراق هۆشداری لە هەڵکشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق دەدات و دەڵێت، تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا لە یەک نەخۆشخانەی بەغدا ١٠٠ پەرستار تووشی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆن بوون، دەشڵیت: \"دەیان هەزار پەرستار لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و سەتانیان گیانیان لەدەستداوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/180120226", "category": "health", "summary_length": 279, "article_length": 1583, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 727}, {"article": "رۆژی جیهانیی پەرستارانی ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی پەرستاریی جیهانی بۆ تەندروستی یادیدەکرێتەوە و بەگوێرەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ٢٠٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ساڵڕۆژی لەدایکبوونی فلۆرێنس نایتیانگڵ و لە ساڵی ١٩٧٤ ئەمڕۆژە دیاریکرا وەک رۆژی جیهانی پەرستاران. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ لەماوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆڵێکی گرنگیان هەبوو، بەبێ پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی زەحمەت بوو جیهان زاڵبێت بەسەر ئەم پەتا جیهانییە.", "summary": "ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەرستارانە، کە ساڵانە لە ١٢ی ئایار یادی دەکرێتەوە و هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی فلۆرێنس نایتیانگڵ کە بە دامەزرێنەری پەرستاریی مۆدێرن دادەندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/12052020", "category": "health", "summary_length": 168, "article_length": 432, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 192}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا هەشت هەزار و ٤٤٣ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی ٤٩٧ کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە. ئەو ٢ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی و ئەوی دیکەشیان لە پارێزگای دهۆک بووە. هەروەها ٥٥٤ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١٧٦ هەزار و ٦٥٩ تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، ١٦٥ هەزار و ٧٢ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٣٦٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، حەوت هەزار و ٢٢٥ تووشبووش لەژێر چارەسەردان. دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID ١٩ ژمارە (٤٧٣) ١. پشکنین: (٨٤٤٣ پشکنینی نوێ) ٢. تووشبوو: (٤٩٧ تووشبووی نوێ) ٣. چاکبوون: (٥٥٤ چاکبوون) کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٩٨٦٢٥٩ (٦٩٢٧٩٢ هەولێر، ٤٧٨٦٩٧ سلێمانی، ٧٩٨٩٦٤ دهۆك، ١٥٨٠٦ هەڵەبجە) تووشبوون ١٧٦٦٥٩ (٥٣٩٩٨ هەولێر، ٥٧٢٧٠ سلێمانی، ٦١٦٤٩ دهۆك، ٣٧٤٢ هەڵەبجە) چاکبوون ١٦٥٠٧٢ (٥١٦٦١ هەولێر، ٥٠٧٧٥ سلێمانی، ٥٩٠٦٧ دهۆك، ٣٥٦٩ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٧٢٢٥ (١١٤٨ هەولێر، ٤٤٩٩ سلێمانی، ١٥٥٥ دهۆك، ٢٣ هەڵەبجە) مردن ٤٣٦٢ (١١٨٩ هەولێر، ١٩٩٦ سلێمانی، ١٠٢٧ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https:// gov. krd / coronavirus / dashboard /). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٤٩٧ تووشبووی دیکە تۆمارکراون و ٢ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/130620211", "category": "health", "summary_length": 164, "article_length": 1708, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 878}, {"article": "ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەندروستیی پێنج تووشبووەکە جێگیرە، تووشبووەکان لە ماوەی رابردوودا گەشتی دەرەوەی وڵاتیان نەکردووە و، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گەڕان بەدوای سەرچاوەی تووشبوونەکە. د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند: \"رێژە و ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، حاڵەتەکانی گومانلێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵنیا کرایەوە کە هەیە و رۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە. \" دوێنێ شەممە ٢٠ - ٠٢ - ٢٠٢١ دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو رایگەیاند، هەموو پێداویستییەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسەکە دابینکراوە، هەروەها گوتیشی: چارەسەرەکان و پرۆتۆکۆڵەکان بۆ تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو هەمان رێکارەکانی تووشبووانی جۆرە باوەکەی کۆرۆنان و هیچ جیاوازییەکیان نییە. تاوەکو ئێستا بڕیاری راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ و داخستنی قوتابخانەکان نەدراوە، بەڵام بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەو بارەیەوە کۆببنەوە و کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو رابگەیەنن. نزیکەی هەفتەیەکە کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق بووەتە جێگەی نیگەرانی و مەترسی، رۆژی پێنجشەممە حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هۆشداریی لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دا و رایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ئەوەیان بەدی کردووە کە رێژەی ٥٠ % ـی تووشبووە نوێکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو تووشبوون. بەپێی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٧ هەزار و ٦٢٦ کەس. لەو ژمارەیە ١٠٢ هەزار و ٩١٣ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٠٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لە بەریتانیا بڵاوبووەوە، تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی کە ڤایرۆسەکە کوشندەتر بێت، بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا دەرکەوتووە ئەوەی کە خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە تەنانەت لە جۆرە باوەکەی کۆرۆناش زیاترە. ماوەی کەمتر لە مانگێکە مەترسیی بڵابوونەوەی ئەو جۆرەی کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش دروستبووە، بەو هۆیەشەوە بەشێک لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران داخران، ئەوەش دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی دەشتەکی، پارێزگاری خوزستان رایگەیاند کە بەشێک لە تووشبووەکانی کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراقەوە رۆشتوونەتە ئێران. بەپێی راگەیێندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کە دوێنێ شەممە ٢٠ - ٠٢ - ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، هاتووە \"ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە، کە ئێران بە رێگەی پەیوەندییەکانەوە ئاگاداری کردووینەتەوە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە کاژێر ٠٢: ٠٠ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ٢١ - ٠٢ - ٢٠٢١ دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی ٢ هەفتە دادەخات. \"", "summary": "ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی پێنج گومانلێکراو بە کۆرۆنای گۆڕاو دڵنیا کرایەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەو جۆرە نوێیە خێراتر بڵاو دەبێتەوە. داوا لە هاونیشتمانییان دەکات کە زیاتر خۆیان بپارێزن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/21022021", "category": "health", "summary_length": 260, "article_length": 2725, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 1276}, {"article": "رۆژی ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠ د. مستەفا ئەحمەد، تەمەن ٥١ ساڵ كە مامۆستای بەشی مێژوو بوو لە زانكۆی دهۆك، لە نەخۆشخانەیەكی شاری دهۆك مرد، گومان دەكرێ بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە مردبێ، بەڵام دیار نییە چ جۆرە ئەنفلەوەنزایەكە. قەیس ئەحمەد كە خزمێكی نزیكی د. مستەفایە، باسی نەخۆشكەوتنی ئەو مامۆستایەی كرد و گوتی: \"هەفتەیەك لەمەوبەر هیچ نەخۆشییەكی نەبوو، رۆژی ٦ی مانگ چوو بوو بۆ چیای گارە بۆ نێو بەفر، كە گەڕابووەوە تووشی ئەنفلەوەنزا ببوو، لە ماوەی رۆژێكدا هەشت دەرزی لە خۆی دابوو، بەڵام چاك نەبووەوە\". قەیس كە لەگەڵ د. مستەفا چووبوو بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی، لەوێ پزیشكەكان پێیانگوتبوو كە تووشی ئەنفلەوەنزا بووە، بەڵام جۆرەكەی مەترسیدار نییە، هەر لەوێ شیكاری تاقیگەیی بۆ كراوە و رەوانەی بەغدا كراوە. ئەوان ئێستا چاوەڕێی ئەنجامەكەی دەكەن كە رەنگە دوو هەفتەی دیكە بەدەستیان بگاتەوە. بە گوتەی قەیس، سەرەڕای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانەی ئازادی، بەڵام رەوشی تەندروستی د. مستەفا هەروەكو خۆی بوو، بۆیە گواستیانەوە بۆ دوو نەخۆشخانەی ئەهلی، بەڵام بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە لە یەكێك لەو نەخۆشخانانە مرد. د. مستەفا خێزاندار بووە و خاوەنی چوار منداڵ بوو. بە قسەی خزمەكەی، پێشتر هیچ نەخۆشییەكی نەبووە. مردنەكەی بۆ ئەوان وەكو \"مردنێكی لەناكاو\" سەیر دەكرێ. ئەو گومان دەكات بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە مردبێ، چونكە پزیشكەكان بەو خزمەشیان گوتووە دەبێ ئەویش پێكوتە لەخۆی بدات، بەهۆی ئەوەی ئەو چەند رۆژە لەگەڵ د. مستەفا بووە. سەرچاوەیەك لە بەشی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆك كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، دەڵێت جگە لەو مامۆستایەی زانكۆ، شیكاری تاقیگەیی تایبەت بە ئەنفلەوەنزایان بۆ چەند نەخۆشێكی دیكەش كردووە. سەبارەت بە نەخۆشییەكەی د. مستەفا، ئەو سەرچاوەیە گوتی: \"تا ئەنجامی شیكارییەكە دەرنەچێ، ناتوانین بڵێین بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە بووە\". بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، تاوەكو ئێستا ٦٤ حاڵەتی ئەنفلەوەنزای جۆری H ١ N ٢ لە دهۆك تۆمار كراون، هەروەها چەند حاڵەتێكی جۆریH ٣ N ٢ یش هەبووە، بەڵام زۆربەیان چارەسەركراون، تەنیا چەند حاڵەتێك نەبن كە نەخۆشیی دیكەیان هەبووە و بەهۆی كاریگەریی نەخۆشییەكەوە مردوون. د. سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری بەشی خۆپاراستن لە تەندروستی گشتیی دهۆك بە (رووداو)ی راگەیاند: \"لەسەر بابەتی ئەنفلەوەنزا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی دهۆك لەگەڵ وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر حاڵەتی ئەو مامۆستایە و حاڵەتەكانی دیكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی دەكەین\". د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئامارەكانی ئەنفلەوەنزا لە دهۆك بە (رووداو)ی راگەیاند \"راستە ٦٤ حاڵەت لە دهۆك تۆماركراون، بەڵام زۆربەیان چارەسەر كراون\".", "summary": "مامۆستایەكی زانكۆی دهۆك، دوای تووشبوونی بە ئەنفلەوەنزا دەمرێ، گومان دەكرێ مامۆستاكە هەر بەهۆی ئەنفلەوەنزاكەوە مردبێ. خزمێكی نزیكی مامۆستاكە دەڵێت شیكاری تاقیگەیی تایبەت بە ئەنفلەوەنزای بۆ كراوە و رەوانەی بەغدا كراوە، چاوەڕێی ئەنجامەكەی دەكەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/13012020", "category": "health", "summary_length": 242, "article_length": 2372, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 1118}, {"article": "بەپێی ئەو ئامارانەی کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ - ٠١ - ٢٠٢١ بڵاویکردوونەتەوە، سێ هەزار و ٢٠٣ پشکنینی نوێ کراون، زۆرترین تووشبووش لە دهۆک تۆمارکراون کە ژمارەیان ٣٩ تووشبووە. ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە زۆر زیاترە لە ژمارەی تووشبووان، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٩٤٠ کەس چاکبوونەتەوە. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئێستا کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٥ هەزار و ٨٣٩ کەس، لەو ژمارەیە ٩٦ هەزار و ٣٤٠ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٤٦٤ کەسیش مردوون. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەبێت هاونیشتمانییان لە شوێنە قەرەباڵخەکان دووربکەونەوە و دەمامک بەکاربهێنن. هەر کەسێکیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت. بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٨٧٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەزار و ٥٧٥ کەس چاکبوونەتەوە. ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦١٦ هەزار و ٢٥٩ کەس، لەو ژمارەیە ١٦ هەزار و ٩١٤ کەس چاکبوونەتەوە. هەروەها ١٣ هەزار و ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر کۆنفڕانسی \"بەر لە لووتکەی تەندروستیی کوردستان\" دەستپێدەکات، لە لووتکەکەدا باس لە ستراتیژی و پلانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکرێت. لووتکەی تەندروستیی کوردستان ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و باس لە گرنگترین مژارە تەندروستییەکان، پێشنیازەکان بۆ باشترکردنی سیستەمی تەندروستی و بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی گشتی و تایبەت دەکات. لووتکەی تەندروستیی کوردستان لەماوەی دوو رۆژدا بە ئامادەبوونی چەندین پزیشك، پسپۆڕ و کەسانەی ئەکادیمی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، بەرپرسانی تەندروستی و سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی لووتکەکە دەبن.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٧٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/270120212", "category": "health", "summary_length": 158, "article_length": 1610, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 737}, {"article": "دەرمانە نوێیەکە بە (سێفیدیڕۆکۆڵ) ناسراوە و بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنە سەرسەختەکانی میزەڕۆ بەکاردەهێندرێت. د. رۆبێرت بۆنۆمۆ، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە کلینیکی کلێڤلاند دەڵێت، بەشێکی زۆری تووشبووانی هەوکردنی میزەڕۆ بەرگرییان دژی ئەو دەرمانانە دروستکردووە کە ئێستا بەردەستن، بۆیە ئەم دەرمانە نوێیە دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتانە بەکاربهێنرێت. د. رۆبێرت روونیدەکاتەوە، دەرمانە نوێیەکە بۆ ئەو کەسانەش سوودی هەیە کە تووشی لێکەوتەکانی هەوکردنی میزەڕۆ بوونەتەوە لەوانەش هەوکردنی گورچیلەکان. دەرمانەکە لە توێژینەوەیەکدا لەسەر ٤٨٨ تووشبووی هەوکردنی میزەڕۆ تاقیکراوەتەوە و % ٧٢.٦ی بەشداربووان لە ماوەی حەوت رۆژی بەکارهێنانی دەرمانەکە نیشانەکانیان نەماون. سەبارەت بە کاریگەرە لاوەکییەکانی دەرمانەکەش دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی دەڵێت، هەریەکە لە سکچوون، قەبزی، رشانەوە، کۆکە، سەرئێشە بەربڵاوترین کاریگەرە لاوەکییەکانن.", "summary": "دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری هەوکردنی میزەڕۆ پەسندکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/021220193", "category": "health", "summary_length": 82, "article_length": 837, "summary_token_count": 37, "article_token_count": 378}, {"article": "بەگوێرەی راگەیاێندراوێكی پزیشكانی ئیسرائیل ڤایرۆسی فلۆرۆنا تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە بەرگری جەستەیان لاوازە و لە هەمان کاتدا تووشی کۆرۆنا و ئەنفلەوەنزا دەبن. د. نەهلە عەبدولوەهاب لە نەخۆشخانەی زانکۆیی قاهیرە دەڵێت فلۆرۆنا ئاماژەیە بۆ تێكشکانی تەواوی سیستەمی بەرگری جەستە کە وادەکات لە هەمان کاتدا هەردوو ڤایرۆسەکە پێکەوە بچنە نێو جەستە و تووشبووەکە نەخۆشبخەن. ئەم تۆمارکردنەی فلۆرۆنا لەکاتێكە کە ئیسرائیل خەریکی تاقیکردنەوەی بەکارهێنانی چوارەم قورچكی ڤاکسینە لەسەر خەڵکی وڵاتەکەی، ئەمەش وەکو یەکەم وڵاتە کە دەستی بەم پرۆسەیە کردووە لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن.", "summary": "ئیسرائیل یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی فلۆرۆنا تۆماردەکات، کە هەوکردنی دووانی هەریەکە لە کۆرۆنا و ئەنفلەوەنزایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/01012022", "category": "health", "summary_length": 115, "article_length": 571, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 265}, {"article": "لە راگەیێندراوەکەی تەندروستیی هەولێردا هاتووە، ئەو تووشبووانە دوای وەرگرتنی چارەسەر و پشکنینی یەک لەدوای یەک دەرکەوتووە ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەماوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ٤٩١ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٢٤٧ کەسیان چاکبوونەتەوە. هاوکات چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە. دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر: ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID - ١٩ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە. • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٢٤٧) کەس. • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە. • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر", "summary": "بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بەوەش کۆی گشتیی چارەسەرکراوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتنە ٥٤٦ کەس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/100620201", "category": "health", "summary_length": 161, "article_length": 1025, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 457}, {"article": "ئەلێکس ئازەر، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا دەڵێ \"پێویستە خەڵک بەرپرسانە مامەڵە بکەن\" بەوەی کە دووربن لەیەکتری و ماسک بپۆشن، \"بەتایبەتی لە ناوچە گەرمەکان\". سێ رۆژی لەسەریەکە لە ئەمریکا رۆژانە زیاتر لە ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆماردەکرێت، لە ویلایەتی ئەریزۆنا تووشبووانی کۆرۆنا بە رێژەی ٢٦٧ % زیادیانکردووە؛ هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا ١٢٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. بە گوتەی وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێرا لە هەڵکشاندایە و دەڵێ، ئێستا زۆرینەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن تەمەنیان لە خوارووی ٣٥ ساڵییەوەیە، ئەوەشی خستەڕوو \"دۆخەکە زۆر جیددییە، هەلی راگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەرەو نەمان دەچێت، پێویستە بەشێوەیەکی بەرپرسانە مامەڵە بکەین، پێویستمان بەوەیە ماوەیەک لەنێوانماندا هەبێت و ماسک بپۆشین\". زیاتر لە یەک لەسەر چواری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکان، بەشێوەیەک کە تائێستا زیاتر لە ٢.٥٩ ملیۆن کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون، ٧٨٩ هەزاریان چاکبوونەتەوە و لانیکەم ١٢٥ هەزار تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە. لە جیهاندا زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ١٠٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ٥.١٤ ملیۆنیان چاکبوونەتەوە و ٥٠٢ هەزار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا ٢.٥ ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت، وەزیری تەندروستیی ئەمریکاش هۆشداری دەدات لەوەی هەلی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو نەمان دەچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/29062020", "category": "health", "summary_length": 166, "article_length": 1120, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 511}, {"article": "لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە جنێڤی سویسرا، تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند: ئەنفلەوەنزای ئیسپانی کە لە ساڵی ١٩١٨ دا سەریهەڵدا دوو ساڵی خایاند تاوەکو کۆتایی هات، \"هیوادارین بە هەمان ماوە پەتای کۆڤید ١٩ ـەش کۆتای پێبێت\". ئەنفلوەنزای ئیسپانی بە سێ شەپۆل لە مانگی شوباتی ١٩١٨ تاوەکو مانگی نیسانی ١٩٢٠ نزیکەی ٥٠ ملیۆن تووشبووی کوشت و نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. ئەدهانۆم تێکەڵاوبوونی خەڵک بە هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دادەنێت، گوتی \"بەدڵنیاییەوە بە تێکەڵبوونی زیاتری خەڵکی، ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای بڵاوبوونەوەی زۆرتری دەبێت، بەڵام ئێمەش دەتوانین لەڕێگەی تەکنەلۆژیای بەردەستمان رێگری لە بڵاوبوونەوەی بکەین. خاڵی خراپی ئەم کاتەش ئەوەیە پەیوەندی نێوان وڵاتان زۆربووە، ئەوەش زووتر ڤایرۆسەکە بڵاودەکاتەوە\". سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد پێكەوە لەسەر بنمای \"یەکگرتوویی نیشتمانی و پێکەوەبوونی گەردوونی\"، رووبەڕووی کۆرۆنا ببنەوە. تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە ٢٣ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەنێوانیاندا زیاتر لە ٨٠٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە.", "summary": "سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هیوای خواست پەتای کۆڤید - ١٩ لەماوەی دوو ساڵدا کۆتایی پێبێت. دەشڵێت، لەوانەیە تەکنەلۆژیای تەندروستی هاوکاریان بێت لە کەمکردنەوەی ئەو ماوەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/22082020", "category": "health", "summary_length": 174, "article_length": 1110, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 506}, {"article": "لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە فرۆکەخانەی ڤەنزوێلا، بە ئامادەبوونی دێلسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆکی وڵاتەکە پێشوازی لە گەیشتنی پێکوتە رووسییەکەی دژەکۆرۆنا کرا، رۆدریگێز سوپاسی ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی رووسیای کرد بۆ ئەو دەستکەوتە گەورەیە. جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا پێکوتەکەی بە رزگارکەری جیهان ناوبرد و گووتی، ڤەنزوێلا یەکەم وڵات دەبێت پێکوتەکە تاقیبکاتەوە و بەکاربهێنێت. هەرچەندە رووسیا سەرکەوتووی پێکوتەکەی راگەیاندووە و زۆربەی وڵاتانیش پێکوتەکەیان کڕیووە، بەڵام هێشتا قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەی تەواو نەکردووە و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش پەسندی نەکردووە.", "summary": "رووسیا یەکەم کاروانی پێکوتەی دژە کۆرۆنای گەیاندە وڵاتی ڤەنزوێلا و بڕیارە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەکانی پێکوتەکە لەوێ دەستپێبکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/03102020", "category": "health", "summary_length": 128, "article_length": 544, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 255}, {"article": "پزیشكە توێژەرەکان دەڵێن بەپێی توێژینەوەکەیان کە منداڵان کەمتر دەبنەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەکرێت ئاسایی بێت کە قوتابخانەکان بکرێنەوە. بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکە کە لە جۆرناڵی دەستەی پزیشكانی ئەمریکی بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە منداڵان جگە لەوەی کەمتر مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنایان لەسەرە، هاوکات کەمتریش ڤایرۆسەکە دەگوازنەوە لە قوتابخانەکان. تیۆدۆر سترەینج، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لە نەخۆشخانەی زانکۆیی ستەیتن ئایسلاند لە نیویۆرک دەڵێت منداڵان لە تەمەنی نێوان ٠ - ٩ ساڵان کەمتر هۆکارن بۆ گواستنەوەی کۆرۆنا. پزیشكە توێژەرەکان بەراوردی داتای نێواندوو گروپی بەشداربووانیان کردووە کە بەشێكیان تەمەنیان لەنێوان ٠ - ٩ ساڵان بووە، بەشەکەی دیکەیان تەمەنیان ١٠ - ١٩ ساڵان بووە. تیۆدۆر سترەینج دەڵێت منداڵان لە ساڵەکانی سەرەتای تەمەنیان کەمترین مەترسیی لەسەریان هەیە بۆ کۆرۆنا، هاوکات کەمتر ڤایرۆسەکە دەگوازنەوە.", "summary": "توێژینەوەیەک لە ئیسرائیل دەریخستووە کە منداڵانی تەمەن کەمتر لە ٩ ساڵان زەحمەتە ببنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/02052021", "category": "health", "summary_length": 114, "article_length": 822, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 383}, {"article": "وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە نووسراوی ژمارە ٢٧٩٤ کە رۆژی چوارشەممە ٦/١٠/٢٠٢١ ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی کراوە داوا لەفەرمەنگەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات رێگە بەو کەسانە نەدەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە یان هەفتانە پشکنینی کۆرۆنا ناسراو بە (PCR) نەهێنن، سەردانی فەرمانگەکان بکەن بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان. د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: \"پێشتر ئێمە ئەم پێشنیازەمان لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) تاوتوێکردووە و بڕیارە لەکۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەی باڵای رووبەڕوونەوەی کۆرۆنا پێشنیازبکرێت و بکرێتە بڕیار کە رەنگە هەفتەی داهاتوو کۆببینەوە\". هەر لەو بارەیەوە د. رەهێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: \"ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێش حکومەتی عێراق ئەو بڕیارەمان داوە، لە شەممەی داهاتووەوە ٩/١٠/٢٠٢١ ەوە لە وەزارەتی پەروەردەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردوە و دەبێت هەموو مامۆستایەک ڤاکسینی وەرگرتبێت، ئەگەر نا دەبێت هەموو رۆژانی شەممە پشکنینی کۆرۆنا (PCR) بکات\". سەبارەت بە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق. د. رەهێڵ: \"ئاگاداری ئەو نووسراوەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیین و لەهەرێمی کوردستانیش جێبەجێدەکرێت و ئەمە دەمێکە لە وڵاتانی پێشکەوتوو هەیە\". د. رەهێل فەرەیدون، ئەوەشی ئاشکراکرد لەدوای وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کە دەبێت فەرمانبەران و مامۆستایان و ئەو کەسانەی سەردانیان دەکەن ڤاکسینیان وەرگرتبێت یان هەموو هەفتەیەک پشکنین بکەن، قۆناخی دووەم بریتی دەبێت لە فەرمانگە و وەزارەتەکانی دیکە و لەوانیشدا جێبەجێ دەکرێت کە مەبەستی سەرەکی لەو هەنگاوە بۆ پاراستنی تەندروستیی هاونیشتیمانییانە بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن\". لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە: \"ئەو هەنگاوە بەپشت بەستن بە بڕیارەکانی لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی ژمارە ٢١، ٢٦ و ٢٨ و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارە ٢٢ لە ٨/٦/٢٠٢١ و کۆبوونەوەی ژمارە ٢٩ لە ٣/٨/٢٠٢١ کە باس لەوە دەکات رێگە بە فەرمانبەران و سەردانیکەران نەدرێت سەردانی فەرمانگەکان بکەن ئەگەر کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی پێنەبێت، یان پشکنینی هەفتانەی کۆرۆنا (PCR)ی پێ نەبێت\". بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و ١٦ هەزار و ٦٢٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٢٢ هەزار و ٤٤٠ کەسیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە فەرمانگەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات رێگە بە فەرمانبەرەکانیان و ئەو کەسانە نەدەن کە بەمەبەستی مامەڵەکانیان سەردانیان دەکەن، ئەگەر کارتی ڤاکسینیان پێ نەبێت یان هەفتانە پشکنینی کۆرۆنا (PCR) بە فەرمانگەکانیان نەدەن، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو رێوشوێنە لە وەزارەتی پەروەردە و دواتریش بە قۆناخ لە وەزارەتەکانی دیکەش جێبەجێدەکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/061020214", "category": "health", "summary_length": 422, "article_length": 2217, "summary_token_count": 181, "article_token_count": 1007}, {"article": "دكتۆر لاوەند میران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر كە نەخۆشخانەكەیان ئێستا تایبەت كراوە بە تووشبووانی كۆرۆنا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند هیچ گرفتێكیان لەبارەی نەمانی ئۆكسجین نییە و گوتی: \"سێ سەرچاوەی دابینكردنی ئۆكسجینمان هەیە و بەهیچ جۆرێك گرفتی كەمی یان نەمانی ئۆكسجینمان نییە\". بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر روونیدەكاتەوە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەیاندا باش نییە و دەڵێت: \"لە ١٣٥ تووشبووی كۆرۆنا زیاتر لە ١٠٠ نەخۆشیان تەندروستییان ناجێگیرە و دەكرێت بڵێین ٧٠ % ی نەخۆشەكانمان تەندروستییان باش نییە بەشێوەیەكی گشتی ئەو تووشبووانەی كۆرۆنا دێتە لای ئێمە كە تەندروستییان خراپە\". دكتۆر لاوەند میران روونیدەكاتەوە هەموو ئەوانەی لە هەولێر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە نەخۆشخانەدا بوون و گوتی: \"حاڵەتی ئاسایش ئەوەیە نەخۆشیی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەدا بمرێت، نەك لە ماڵی خۆی\". بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێوارەی رۆژی ١٤ - ٧ - ٢٠٢٠ راگەیێنراوە، تائێستا نۆ هەزار و ٨٧٦ كەس لە هەرێمی کوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە ٥ هەزارو ٤٠٤ تووشبوو چاكبوونەتەوە و ٣٥٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی تائێستا دوو هەزار و ٤٨٣ كەس لە سنووری پارێزگای هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە یەک هەزارو ٧١٣ تووشبوو چاكبوونەتەوە و ٥٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رەتیدەكاتەوە لە نەخۆشخانەكەیان ئۆكسجین بڕابێت، چونكە سێ سەرچاوەی دابینكردنی ئۆكسجینیان هەیە و دەشڵێت: \"زیاتر لە ١٠٠ تووشبووی كۆرۆنا تەندروستییان ناجێگیرە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/150720202", "category": "health", "summary_length": 194, "article_length": 1266, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 574}, {"article": "لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨ وە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا دوو هەزار و ٢٤٣ کەس بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە و هێشتا پەتاکە لەو بەشەی ئەو وڵاتە کۆنترۆڵ نەکراوە، بەڵام ئێستا پەتاکە لە باکووری وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە کە پێشتر ڤایرۆسەکە لەو شوێنە بەتەواوی کۆنترۆڵ کرابوو. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، لە باکووری کۆنگۆ شەش تووشبووی ئیبۆلا تۆمارکراون کە چواریان گیانیانلەدەستداوە. ئەمە جاری دووەمە ئیبۆلا لە باکووری کۆنگۆ بڵاودەبێتەوە؛ ساڵی ٢٠١٨ ڤایرۆسەکە لە پارێزگای ئیکواتوری باکووری ئەو وڵاتە بڵاوبوویەوە و ٣٣ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بەڵام لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆنترۆڵ کرا. ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆرۆنا کوشندەترە، بەڵام بواری گواستنەوەی کەمترە، چونکە پێچەوانەی کۆرۆنا، لەڕێگەی هەواوە ناگوازرێتەوە، بەڵکو تەنها لەڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو یان پاشەڕۆ دەگوازرێتەوە. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند \"حکومەتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ئەمڕۆ رایگەیاند کە ڤایرۆسی ئیبۆلا سەرلەنوێ لە نزیک شاری مبانداکا لە پارێزگای ئیقاتور بڵاوبووەتەوە. ئەم راگەیێندراوە لەکاتێکدایە کە ئیبۆلا بە ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، کە وادیارە لە قۆناخەکانی کۆتاییدا بێت، بەڵام پەتای ئەمجارە لە لایەکی دیکەی وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە\".", "summary": "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پەتای ئیبۆلا دووبارە لە هەندێک ناوچەی کۆنگۆ سەریهەڵداوەتەوە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە رووبەڕووی پەتای کۆرۆنا و سوورێژەش دەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/020620206", "category": "health", "summary_length": 162, "article_length": 1248, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 601}, {"article": "ئەو دووانەیە ناویان ئێرڤینا و پرێفینایە و هەردووکیان کچن. لە نەخۆشخانەی منداڵان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەدایکبوون و سەریان پێکەوەنووسابوو. پزیشکانی ئیتاڵی سێ نەشتەرگەرییان بۆ ئەو دوو خوشکە ئەنجامدا، دوای سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە گوتیان یەکەمجارە لە جیهاندا نەشتەرگەرییەکی وا سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت کە سەری دوو منداڵ لێکجیابکرێتەوە کە لە رێگەی بەشی دواوەی سەرەوە پێکەوەنووسابن. هەردوو خوشکەکە بە رەچەڵەک ئەفریقی بوون، لە ٢٠١٨ ـەوە بەمەبەستی نەشتەرگەری گوازرابوونەوە ئیتاڵیا. دڵی یەکێک لەو منداڵانە خێراتر لێیدەدا، چونکە کاری بۆ بەشێک لە سیستەمی دەماری منداڵەکەی دیکەش دەکرد. ئەوەش نەشتەرگەرییەکەیانی قورستر کردبوو. نەشتەرگەریی کۆتایی بۆ ئەو دوو منداڵە ١٨ کاژێری خایاندووە و ٣٠ پزیشک و پەرستار بەشداربوون. نەخۆشخانەکە دەڵێت، تەندروستیی هەردوو منداڵەکە ئێستا باشە. وێنەی منداڵەکان لە نەخۆشخانە ئەو دوو منداڵە بە گوتەی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی منداڵان لە رۆما، کەسایەتیی جیاوازیان هەبووە، پرێفینا گاڵتەوگەپی زیاتری لەگەڵ ئەوەی دی کردووە، لەکاتێکدا خوشکەکەی هێمن و بێدەنگتر بووە. منداڵەکان و دایکیان پێش نەشتەرگەری", "summary": "پزیشکانی ئیتاڵی لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە سەری دووانەیەکیان لێکجیاکردەوە، کە لە زگماکەوە پێکەوەنووسابوون و دەڵێن، نەشتەرگەرییەکەیان سەرکەوتوو بووە. نەخۆشخانەی منداڵان لە رۆماش دەڵێت، \"یەکێک بووە لە ئاڵۆزترین جۆرەکانی پێکەوەنووسانی منداڵ\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/090720201", "category": "health", "summary_length": 236, "article_length": 1015, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 450}, {"article": "د. دلۆڤان محەممەد فاتح جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند \"دوو نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID - ١٩ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو، بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە\". بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە پارێزگاکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٩٦ کەس. هەر ئەمڕۆ لە دهۆک چاکبوونەوەی سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا راگەیێندرا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆکیش رایگەیاند، ئێستا سەرجەم ١٩ تووشبووەکەی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەتەوە و هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگاکەدا نەماوە. بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٣٩١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٧١ کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەم پێیەش بێت ئێستا تەنیا ١٥ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا ماون. دەقی راگەیێندراوی د. دلۆڤان محەممەد فاتح جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر: ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID - ١٩ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە. • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (١٩٦) کەس. • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە. • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ ماڵەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/100520201", "category": "health", "summary_length": 123, "article_length": 1656, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 751}, {"article": "لە راگەیێندراوێکدا، ئەو کۆمیسیۆنە رایگەیاند، ٢٤ هەزار و ٣٢٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە پشتڕاستکراونەتەوە و لە ٢٤ کاژێری رابردووشدا ٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. ژمارەی ئەو کەسانەشی لەژێر چاودێری پزیشکیدان بۆ ١٨٥ هەزار و ٥٥٥ کەس بەرزبووەتەوە. هەر بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی تەندروستی چین، تەرمی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە دەسووتێندرێن تاوەکو رێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە بگرن. ئەمە لەکاتێکدایە جگە لە چین، ڤایرۆسەکە لە زیاتر لە ٢٧ وڵات بڵاوبووەتەوە لەنێویاندا، ژاپۆن، ئەمریکا، کۆریای باشوور، تایلەند و کەنەدا. هاوکات لەکاتی پێشکەشکردنی گوتاری ساڵانەی لە کۆنگرێس، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ چین هاوئاهەنگی دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.", "summary": "کۆمیسیۆنی نەتەوەیی تەندروستی چین ئاماری نوێی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٤٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/05022020", "category": "health", "summary_length": 133, "article_length": 719, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 330}, {"article": "بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و ٥٢٣ پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی ٥٧٠ کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە. تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون: هاوکات ٤٩١ تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە: لەو ماوەدا ٩ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: سلێمانی: چوار گیانلەدەستدان راپەڕین: دوو گیانلەدەستدان پشکنینەکان: ٢٠٧٨٥٣٩ پشکنین ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: ٧٣٢١ کەس وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٥٧٠ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا ٩ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٤٩١ تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/250620211", "category": "health", "summary_length": 235, "article_length": 628, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 292}, {"article": "لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا، ساڵانە زیاتر لە ٤٨٠ هەزار کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی جگەرەوە گیانلەدەستدەدەن، گروپێکی توێژەرانیش لێکۆڵینەوەیان لەبارەی کاریگەرییەکانی جگەرە لەسەر لایەنی دەروونی کردووە. د. جێما تایلۆر، پزیشکی نەخۆشییە دەروونییەکان و سەرپەرشتیاری تیمە پزیشکییەکە دەڵێت، جگەرەکێشەکان زۆربەی جار کاتێک هەست بە خەمۆکی دەکەن جگەرە دەکێشن چونکە پێیانوایە جگەرە میزاجیان باشتردەکات، بەڵام دەبێت بزانن کە ئەم کاریگەرییە کورتخایەنە. جگەرە کاریگەریی خراپتری لەسەر دەروونی مرۆڤ هەیە نەک باشتری بکات. پزیشکان لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، لەماوەی چەند هەفتەیەکدا هەست بە باشتربوونی لایەنی دەروونیان دەکەن. لەبارەی هۆکاری ئەمەش، پزیشکان دەڵێن کاتێک کەسێک جگەرەدەکێشێت، ١٠ بۆ ٢٠ چرکەی دەوێت تاوەکو نیکۆتینی نێو جگەرە دەگاتە مێشک و سەرەنجام دۆپامین لە مێشک دەردەدرێت و کەسەکە میزاجی باش دەبێت، گوشاری دەروونی کەمدەبێتەوە و هەست بە ئارامی دەکات، بەڵام ئەم کاریگەرییانەی نیکۆتین هەر زوو نامێنن و کەسەکە دووبارە خەمۆک دەبێتەوە و گوشاری دەروونی تووش دەبێت، بۆیە دووبارەی دەست بە جگەرەکێشان دەکاتەوە، واتە وەک بازنەیەکی لێدێت. توێژینەوەکان دەمێکە ئەوەیان خستووەتەڕوو کە جگەرەکێشان مرۆڤ تووشی خەمۆکی دەکات.", "summary": "بەرئەنجامی چەندین توێژینەوەیی زانستی دەریانخستووە وازهێنان لە جگەرەکێشان یارمەتیدەرە لە باشتربوونی لایەنی دەروونی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/17032021", "category": "health", "summary_length": 114, "article_length": 1132, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 520}, {"article": "بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا سێ هەزار و ٤٩١ پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی ١٦٢ کەس پۆزەتیڤ بوون. تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون: هاوکات ٤٠١ تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە: لەو ماوەدا ٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: پشکنینەکان: ٣٥٤٥٩٦٧ پشکنین ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: ٥٠٧٦ کەس وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و دەمامک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١٦٢ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا ٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٤٠١ تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/041220213", "category": "health", "summary_length": 235, "article_length": 532, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 247}, {"article": "رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئێستا زووە بۆ ئەوەی بڵێن پەتاکە لە هەموو جیهان بە بەربڵاوی بڵاوبووەتەوە، بەڵام دەبێت وڵاتان لە دۆخی ئامادەکاریدابن، پسپۆڕێكی زانکۆی هارڤارد دەڵێت پێیوایە زۆرتر لە کۆمەڵگە و وڵاتان بڵاودەبێتەوە، بەڵام هەموو تووشبووان نەخۆشناکەون و نیشانەکانیان دەرناکەوێت. رێكخراوە جیهانییەکەی تایبەت بە تەندروستی دەڵێت هەرچەندە ئێستا ژمارەی رۆژانەی حاڵەتەکان لە جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەڵام لە جیهاندا رۆژانە لە وڵاتی جیاواز حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێن و بەشێكی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی گرتووەتەوە. مارەک لیپستیچ، پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵگە لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت هەرچەندە ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە، بەڵام رێژەی مردن بە نزیکەیی لە دەوری ٢ % دەبێت، کە رەنگە بە بەدواداچوون و دۆزینەوەی زانیاری زیاتر، رێژەکە کەمتریش ببێتەوە. بەگوێرەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تاوەکو ئێستا لە وڵاتە پێشکەوتووەکان رێژەی مردن تەنیا لە دەوری ٢ % بووە، بەڵام لە وڵاتانی دیکەی کە سیستەمی تەندروستییان خراپە، تاوەکو ئێستا مەترسیی مردن زیاترە و رێژەی مردن نەزاندراوە.", "summary": "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت دەبێت وڵاتانی جیهان کاری زۆرتر بکەن وەک ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای گشتگیری کۆرۆنا، چونکە ئەگەر ببێتە دەردێکی جیهانی و وەک پەتایەک بڵاوببێتەوە، دوورنییە ٧٠ % ی خەڵکی تووشبکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/240220205", "category": "health", "summary_length": 237, "article_length": 966, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 446}, {"article": "ئەوەی دەزاندرێت و دەرکەوتووە ئەوەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا ئەوانە دەکاتە ئامانج کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەتایبەت گەنجان، چونکە لە زۆربەی وڵاتان لەپێشینەی کوتان بۆ بەتەمەنەکان و ئەوانەن کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە. ئەمانە چەند هەڵە تێگەیشتنێکی بەربڵاون لەبارەی کۆرۆنا: \"ڤاکسین وەرناگرم، چونکە نازانم کاریگەرییە درێژخایەنەکانی چی دەبن\" ترس لە بوونی کاریگەری لاوەکی درێژخایەن، وایکردووە بەشێکی زۆری خەڵکی ڤاکسین وەرنەگرن، بەڵام زۆربەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکان لەماوەی دوو مانگی یەکەمی تاقیکردنەوەکەی دەردەکەون، بۆیە ئەگەر قۆناخەکانی تاقیکردنەوەی بە سەلامەت تێپەڕکرد، ئەگەری ئەوەی کاریگەری لاوەکی زیانەبەخشی هەبێت ئێجگار کەمە. \"من خۆم کۆرۆنام گرتووە، پێویستم بە ڤاکسین نییە\" گومان لەوەدانییە ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بن تاراددەیەک بەرگری دروستدەکەن، بەڵام ئەو بەرگرییەیی لەرێگەی ڤاکسینەوە دروستدەبێت بەهێزتر و درێژخایەنترە بەبەراورد بەوەی کە بە سروشتی دروستدەبێت، بۆیە ئەوانەی تووشی کۆرۆناش بوونە و چاکبوونەتەوە پێویستە ڤاکسین وەبگرن. \"ڤاکسینەکان لەوانەیە نەزۆکم بکەن\" دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەمە قسەیەکی زۆر هەڵەیە کە بگوترێت ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەبنەهۆی نەزۆکی، بەهیچ شێوەیەک ڤاکسینەکان کار لە توانای زایەندی مرۆڤەکان ناکەن. \"من گەنجم، تەندروستم، پێویستم بە ڤاکسین نییە\" ئەگەر ئێستا سەیری داتای تووشبووەکانی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتان بکەین بەتایبەت ئەو تووشبووانەی لە یەکەی چاودێری چڕ دەخەوێندرێن بەشێکی زۆریان گەنجەکانن، کە تەندروست بوون و هیچ نەخۆشییەکیان نەبووە، بەڵام ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. ڤایرۆسی کۆرۆنا کەس ناناسێت لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا ئێستاش هەمووان لە مەترسییدان بۆ تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا بۆیە ڤاکسینیش تاکە چەکی بەرەنگاربوونەوەیەتی و بۆ هەمووانە.", "summary": "بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا لە زۆربەی وڵاتان بووەتەهۆی زیادبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش داوادەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەگشتی و جۆرە نوێیەکانی بەتایبەت پێویستە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بەڵام ئێستا بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا بووەتە کێشەیەکی دیکە کە ئاستەنگی خستووەتە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/08082021", "category": "health", "summary_length": 394, "article_length": 1608, "summary_token_count": 176, "article_token_count": 747}, {"article": "بەگوێرەی گوتەکانی کۆمپانیاکە ئەوان دەیانەوێت دەرمانی کۆکتەیلی دژەتەنەکان بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنن کە تووشی کۆرۆنا نەبوونە بۆ ئەوەی رێگە لە تووشبوونیان بگرن. لە ئەمریکا دەرمانی کۆکتەیلی دژەتەنەکان بۆ ئەو تووشبووانەی لە دۆخی سادە و مامناوەندی کۆرۆنادان، یان بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووان هەبووە یان لە مەترسی بەرکەوتنی زۆرن بۆ تووشبوون بەکاردەهێندرێت بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبن. مایرۆن کۆهێن، سەرپەرشتیاری هەوڵەکانی بەکارهێنانی دژەتەنەکان لە پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریکی تایبەت بە رێگریکردن لە کۆرۆنا دەڵێت دەرمانی کۆکتەیلی دژەتەنەکان کاریگەرە و دەرکەوتووە دەتوانێت بەرگری درێژخایەن بۆماوەی ٨ مانگ دژی تووشبوون بە کۆرۆنا دروستبکات. مایرۆن کۆهێن روونیدەکاتەوە دەرمانەکە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە بەرگرییان لاوازە یان وەڵامیان بۆ ڤاکسین نییە و پێویستییان بە خۆپارێزی زیاترە.", "summary": "کۆمپانیای بەرهەمهێنەری دەرمانی ریجێنێرۆن رایدەگەیێنێت یەک ژەمی دەرمانی کۆکتەیلی دژەتەنەکان بۆماوەی ٨ مانگ مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا لانیکەم ٨١ % کەمدەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/101120211", "category": "health", "summary_length": 158, "article_length": 783, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 335}, {"article": "رۆژی دووشەممە ٠٧ - ٠٢ - ٢٠٢٢ تەها محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نەخۆشییەکە ماوەی هەفتەیەکە لە قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە و ٤٨٨ کەس بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە زۆربەیان منداڵن. تەها محەممەد گوتی، لە دوو رۆژی رابردوودا تاڕاددەیەک ئامارەکە دابەزیوە، \"ئەوەی تاوەکو ئێستا روونبووەتەوە ئەوەیە کە ڤایرۆسی رۆتایە بڵاوبووەتەوە و ئەویش لە تووشبوویەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسی دیکە؛ بە دەگمەن نەبێت، هێشتا ڤایرۆسەکە لە شوێنەکانی دیکە بڵاونەبووەتەوە\". ئەو کەسانە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ خەوێندراون و بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕینیش داوا لە هاونیشتمانیان دەکات کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا نەبێت کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بۆ خۆپاراستنیش خواردنی پاک و شوشتنی دەستەکان بە پێویست دەزانێت. بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانەوە، ئەمڕۆ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەردانی دەڤەری راپەڕینی کرد. بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، \"وەزیری تەندروستی لەگەڵ زۆرینەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و باس لەوە کرا کە چۆن هۆکاری ڤایرۆسەکە بدۆزرێتەوە، هەروەها وەزیر بڕیاری دابینکردنی هەندێک پێداویستیی بۆ تەندروستیی راپەڕین دا\". بەگوێرەی رێکخراوی مایۆ کلینیکی ناحکومی، کە ناوەندێکی پزیشکیی ئەمریکییە، ڤایرۆسی رۆتا ڤایرۆسێکی بەربڵاوە لە جیهاندا و زیاتر دەبێتە هۆی تووشبوونی منداڵان و مێرمنداڵان.", "summary": "لە قەڵادزێ نزیکەی ٥٠٠ کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون؛ تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، هێشتا هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشییەکە بە تەواوی روون نەبووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/07022022", "category": "health", "summary_length": 164, "article_length": 1293, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 604}, {"article": "پزیشکانی زانکۆی ئیمپریال و بریستۆڵ لە توێژینەوەیەکی نوێیاندا رایدەگەیێنن، ئەو پیاوانەی وەرزشدەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمتردەبێتەوە. د. سارا لویس، پرۆفیسۆری یاریدەدەری هەناوی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەیەکە دەڵێت، شێرپەنجەی پرۆستات یەکێکە لە شێرپەنجە بەربڵاوەکان لەنێو پیاواندا، هۆکاری زۆریش هەن بۆ سەرهەڵدانی شێرپەنجەکە، بەڵام بە گۆڕینی شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانرێت مەترسیی شێرپەنجەکە کەمبکرێتەوە. سەرپەرشتیارەکەی توێژینەوە بەریتانییەکە روونیدەکاتەوە، وەرزشکردنی بەردەوام و رێک یەکێکە لە رێگه کاریگەرەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەکە. پزیشکانی هەردوو زانکۆ بەریتانییەکە، بەدواداچوونیان بۆ ٧٩ هەزار تووشبووی شێرپەنجەی پرۆستات و ٦١ هەزار پیاوی تەندروست کردووە و بۆیان دەرکەوتوە، ئەوانەی وەرزشدەکەن مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات بەرێژەی % ٥١ کەمدەکاتەوە.", "summary": "تیمێکی هاوبەشی پزیشکانی بەریتانی پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان وەرزشکردن و کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/091220191", "category": "health", "summary_length": 126, "article_length": 803, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 378}, {"article": "کۆمپانیا ئەڵمانییەکە لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوەکردووە ڤاکسینەکەیان دژی شێرپەنجە لە قۆناخی دووەمدا لەسەر نەخۆشێک تاقیکردووەتەوە و تاوەکو ئێستا ڤاکسینەکە سەلامەتە. کۆمپانیای بیۆنتێک بڵاویکردووەتەوە ڤاکسینەکەیان دژی شێرپەنجە بەجۆرێکە کە هانی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات دژی خانە شێرپەنجەییەکان بجەنگێت. د. ئۆزلێم تورێجی، یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی کۆمپانیای بیۆنتێک دەڵێت، ئامانجی ئێمە دروستکردنی ڤاکسینێکی سەلامەتە کە هانی سیستەمی بەرگری جەستە بدات بۆ ئەوەی دژی خانە شێرپەنجەییەکان بجەنگێت، ئەم ڤاکسینەشمان بە هەمان تەکنیکی ڤاکسینی کۆرۆنا دروستکردووە کە بریتییە لە ناوکەترشی mRNA، ناببێت ئەوەمان بیربچێت کە شێرپەنجەش یەکێکە لە هەڕەشە گەورەکان بۆ سەر تەندروستیی جیهانی. لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمپانیای بیۆنتێک بە هاوبەشی لەگەڵ فایزەر ڤاکسینێکیان دژی کۆرۆنا دروستکرد ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا ڤاکسینەکەیان بەکاردەهێندرێت، ئێستاش لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکە خەریکی دروستکردنی ڤاکسینێکن دژی شێرپەنجە.", "summary": "کۆمپانیای بیۆنتێکی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە کە ڤاکسینەکەیان دژی شێرپەنجە لە قۆناخی یەکەمدا سەرکەوتوو بووە و ئێستا ڤاکسینەکەیان چووەتە نێو قۆناخی دووەمی تاقیکردنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/200620214", "category": "health", "summary_length": 163, "article_length": 912, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 430}, {"article": "د. براندن لارسن، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە پزیشکی تاقیگەیی و نەخۆشیزانی دەڵێت: \"ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردووە زۆر جیاوازە لەو گۆڕانکارییانەی لە جەستە روودەدەن کاتێک کەسێک جگەرەی ئاسایی یان مەریوانە دەکێشێت، ئەوەی ئێمە لە جەستەی ئەو کەسانە بینیومانە کە جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن زیانگەیشتن بە سییەکانە بەهۆی جۆرە ماددەیەکی کیمیایی مەترسیدارە، کە من پێشووتر هەرگیز شتی وام نەبینیەوە\". پرۆفیسۆرە یاریدەدەرەکەی پزیشکی تاقیگەیی و نەخۆشیزانی دەڵێت: \"توێژینەوەیەکمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بزانین چ زیانێک بە سییەکانی ئەو کەسانە دەگات کە جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشێن بۆیە لە ١٧ گەنج کە جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن نموونەی شانەکانی سییەکانمان وەرگرتووە، بۆمان دەرکەوتووە ئەو گەنجانەی ئەو جۆرە جگەرانە دەکێشن تووشی زیانگەیشتن بە سییەکانیان دەبنەوە بەهۆی ئەو ماددە ژەهراوییە کیمیاییانەی لەنێو بەرهەمەکاندایە، واتە ماددەیەکی کیمیایی ژەهراوی لەنێو جگەرە ئەلکترۆنییەکاندایە کە زیان بە رووپۆشی نێو بۆرییەکانی هەوا و سییەکان دەگەیێنێت، ئەمەش شتێک نییە کە بووبێتە هۆی سەرسوڕمانمان چونکە گرفتی ئێمە لەگەڵ جگەرە ئەلکترۆنییەکان ئەوەیە کۆمەڵێک بەرهەمەی جیاواز هەن و گەلێک ماددەی کیمیایی جۆراوجۆریان تێدایە، فرۆشتنی ئەو جگەرانەی ئێستا بووەتە بازرگانییەکی گەورە و کۆنترۆڵنەکراوە بۆیە باشترین رێگە ئەوەیە فرۆشتنی ئەو جگەرانە رابگیرێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی زیاتر لە مەترسییدان بۆ نموونە خانمان دووگیان و نەوجەوانان\".", "summary": "پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە پزیشکی تاقیگەیی و نەخۆشیزانی لە مایۆ کڵینیک رایدەگەیێنێت ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن بە هەمانشێوە و زیاتریش لە جگەرەی ئاسایی و مەریوانە زیان بە سییەکانیان دەگات و هۆکارەکەشی پەیوەندی بە بوونی چەندین ماددەی کیمیایی مەترسیدار هەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/17022020", "category": "health", "summary_length": 257, "article_length": 1279, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 590}, {"article": "توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (American college of Cardiology) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئەو خۆراکانە ئاشکرا کراون کە بۆ تەندروستهێشتنەوەی دڵ و مێشک رۆڵیان هەیە. توێژینەوەکە لەسەر ١٦٦ هەزار خانم و ٤٤ هەزار پیاو لە تەمەنی ٢٤ - ٣٠ ساڵ ئەنجامدراوە، پزیشکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی خۆراکی ناتەندروست و سوورەوەکراو دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک % ٢٨ و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ % ٤٨ زیاددەکات. د. جۆن لی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە سکوڵی پزیشکی زانکۆی هارڤارد دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە گۆشتی سوور، گۆشتی دەستکاریکراو، شیرینییەکان، خواردنەوە گازییەکان، برنج و نان و هاوشێوەکانی هەوکردن لە جەستەدا دروستدەکەن و مەترسیی تووشبوونمان بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ زۆر زیاددەکەن. پسپۆڕەکەی خۆراک لە بەرامبەردا ئەو خۆراکانە دەخاتەڕوو کە مەترسییەکە کەمدەکەنەوە وەک، میوە، سەوزە، دانەوێڵە توێکڵدارەکان، چا و قاوە، ئەوانە ماددەی دژە ئۆکسێن و دژە هەوکردنیان تێدایە بۆ جەستە زۆر بەسوودن.", "summary": "خۆراکی تەندروست بایەخێکی زۆری هەیە لە تەندروستهێشتنەوەی جەستە و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوونمان بە چەندین نەخۆشیی، توێژینەوەیەکی نوێش دەریخستووە ئەو خۆراکانەی بە ماددەی دژەئۆکسێن و ڤیتامینەکان دەوڵەمەندن ئەگەری تووشبوونمان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمتردەکەنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/031220204", "category": "health", "summary_length": 263, "article_length": 907, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 412}, {"article": "مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی بە \"نیگەرانکەر\" وەسفکرد و رایگەیاند، هەر رێکارێک پێویست بێت لە قەدەخەی هاتووچۆ لە ناوچە جیاوازەکان دەیگرنەبەر. بەریتانیا لەدوای سووککردنی رێکارەکان و هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ ژمارەی تووشبوون تێیدا بەرزبووەوە. هەرچەندە بەرزبوونەوەی ژمارەکان بۆ فراوانبوونی پشکنینەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام هێشتا ژمارەی تووشبووان جێگەی نیگەرانییە بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئاماژەیەکی زیادبوونی ژمارەی گیان لەدەستدان لە نەخۆشخانەکان نییە. وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە گوتیشی \"ئێمە هەر رێکارێک پێویست بێت دەیگرینەبەر، بەلام هێڵی یەکەمی بەرگری ئەوەیە خەڵك پابەندی دوورەپەرێزی بن، ئێمەش پشکنین دەکەین و بەدوای ناوچە گەرمەکانی تووشبوونەوەین، ئێستا تووشبوون زۆرە، ئێمە داخستنی ناوچەی بچووک رادەگەیێنین ئەگەر پێویست بێت، بەڵام هێڵی بەرگری هەموو خەڵکە، گرنگ نییە تۆ کێی، گرنگ نییە تەمەنت چەندە، دەبێت پابەندی رێکارەکان بین بۆ ئەوەی ڤایرسەکە نەگوازینەوە بۆ ئەوانەی مەترسی ناردنیان بۆ نەخۆشخانە یان خراپتر هەیە\". بەریتانیا زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی لە ئەوروپا تۆمارکردووە، ٤١ هەزار و ٥٥١ کەس بە کۆرنا گیانیان لەدەستداوە، ٣٤ هەزار و ١٥٢ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.", "summary": "بەریتانیا بەرزترین ژمارەی تووشبوونی کۆرۆنای لە مانگی ئایارەوە تۆمارکرد و لە ٢٤ کاژێردا ٢٩٨٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/070920201", "category": "health", "summary_length": 114, "article_length": 1184, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 546}, {"article": "پزیشکانی پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لە ئەمریکاوە توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە و تێیدا باس لە سوودەکانی پێدانی ئەسپرین بە بڕێکی کەم بەو خانمانە دەکەن کە پێشووتر چەندین جار منداڵیان لەبارچووە. د. هو تایلۆر، پسپۆڕ و بەڕێوەبەری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە زانکۆی یەیل لە ئەمریکا دەڵێت، ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە گرنگن، چونکە دەتوانین پێش دووگیانبوون ئەسپرین بدەینە خانمەکە بۆ ئەوەی دووگیانییەکی تەندروستی هەبێت. توێژەرەکانی زانکۆی ئمۆری و پەیمانگەی نیشتیمانی تەندروستی سوودیان لە داتای تۆمارکراوی ١٢٢٧ خانم وەرگرتووە، کە بەشێکیان پێشووتر یەک بۆ دوو منداڵیان لەبارچووە، پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت ئەو خانمە بەشداربووانەی لایەنی کەم لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ بڕێکی کەمی ئەسپرینیان وەرگرتووە، مەترسیی لەبارچوونیان لە دووگیانییەکانی داهاتوودا کەمتربووە. لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەسپرین سوودی دەبێت لەو خانمانەدا، د. جێنیفێر وو، پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی لینۆکس هیل لە نیویۆرک دەڵێت، ئێمە ئەسپرین زیاتر لەو خانمە دووگیانانەدا بەکاردەهێنین کە بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە یان تووشی حاڵەتێک دەبن کە پێی دەڵێن (Antiphospholipid syndrome) کە حاڵەتێکە دەبێتەهۆی مەینی خوێن، دەکرێت هەر ئەوانەش هۆکاری لەبارچوونی کۆرپە بن، بۆیە ئەسپرین لێشاوی خوێن بۆ وێڵاش باشتردەکات، لەوانەیە مەترسیی لەبارچوون کەمتربکاتەوە. پزیشکانی توێژەری توێژینەوەکە هۆشداریدەدەن لە لەخۆوە بەکارهێنانی ئەسپرین و دەڵێن، ئەم سوودانە تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکە و بۆ هەموو خانمانی دووگیان نابێت و پێویستە پزیشک بڕیاربدات لە بەکارهێنانی ئەسپرین، نابێت کەس لەخۆیەوە بەکاریبهێنێت چونکە مەترسیی خوێنبەربوون و گرفتی مەترسیدار زیاددەکات.", "summary": "کۆلێژی ئەمریکی پزیشکان توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و بۆی دەرکەوتووە پێدانی ئەسپرین بە بڕێکی کەم بۆ ئەو خانمانەی پێشووتر منداڵیان لەبارچووە سوودی دەبێت لە دووگیانبوونی داهاتوویان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/260120214", "category": "health", "summary_length": 175, "article_length": 1489, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 656}, {"article": "پەسندکردنی پێکوتەکە دوای ئەوە دێت دەستەی راوێژکارانی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی داوایان کرد پێکوتەی کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسن پەسندبکرێت. بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی پێکوتەکە کاریگەرە و پێویستە بدرێتە ئەوانەی تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە. د. جارۆد فۆکس، پسپۆڕێکی نەخۆشییە هەوکردنییەکانە لە ئەمریکا لەبارەی پەسندکردنی پێکوتەکە دەڵێت، هەنگاوێکی زۆرباشە دەبێت لە کوتانی ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی دژی کۆرۆنا. دوای بەدواداچوونەکان، دەزگا ئەمریکییەکە بۆی دەرکەوتووە ڤاکسینەکەی جۆنسن ئەند جۆنسن دوای یەک ژەم کاریگەرە و سیستەمی بەرگری جەستەی دژی کۆرۆنا چالاکدەکات و ڤاکسینێکی سەلامەتە. دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی روونیدەکاتەوە، بۆمان دەرکەوتووە ڤاکسینەکە کاریگەرییەکەی % ٦٦ - ٨٥ ە، بەڵام ئەوەش خراوەتەروو کە ڤاکسینەکە بۆ کەسانی سەروو ٦٠ ساڵ کە نەخۆشیی دڵ و شەکرەیان هەبووە زۆر کاریگەر نەبووە، بەڵام بەگشتی بۆ تەمەنی ١٨ بۆ ٥٩ ساڵ کاریگەرە. ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسن لەسەر ٤٤ هەزار کەس لە ئەمریکا، بەڕازیل و ئەفریقیای باشوور تاقیکراوەتەوە کاریگەرییەکەشی لە ئەمریکا % ٧٢ بووە بەڵام لە بەڕازیل % ٦٨ بووە و لە ئەفریقیا باشوور % ٦٤ بووە.", "summary": "دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسی دژی کۆرۆنا پەسندکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/28022021", "category": "health", "summary_length": 98, "article_length": 1062, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 485}, {"article": "بەگوێرەی راپۆرتێكی تایبەت لەبارەی مژارە تەندروستییەکانی داڤۆسی ٢٠٢٠، ئەمساڵ زۆرتر باس لە نەخۆشییە نەگوازراوەکانی وەک شەکرە، ئەلزهایمەر و شێرپەنجە دەکرێن، گرفتە دەروونییەکان باسدەکرێن و رۆڵی تەکنۆلۆژیا لە پێشخستنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان باسدەکرێن. لە راپۆرتەکەی تایبەت بە مژارە تەندروستییەکانی کۆڕبەندی جیهانی ئابووری داڤۆس لە ٢٠٢٠ هاتووە کە پیسبوونی ژینگە ساڵانە زیاتر لە ٤ ملیۆن کەس دەکوژێت، دەرکەوتووە ماوەی ژیان بۆ ٧٢ ساڵ زیادیکردووە و مردنی منداڵان بە بەراورد بە ١٩٩٠ بۆ نیوە کەمبووەتەوە.", "summary": "کۆڕبەندی جیهانی ئابووری داڤۆس بەڕێوەدەچێت، چەندین پانێڵ و مژاری تەندروستی تێیدا گەنگەشە دەکرێن، لەنێویاندا تیشکدەخرێتە سەر گۆڕانەکانی کەشوهەوا و دەرووندروستی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/220120201", "category": "health", "summary_length": 158, "article_length": 500, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 231}, {"article": "د. پاولۆ ئاسیێرتۆ، سەرۆکی بەشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نەیپڵس لە ئیتاڵیا دەڵێت دەرمانی tocilizumab کە بۆ رۆماتیزمی جومگەکان بەکاردەهێندرێت، لەسەر دوو کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا تاقییان کردووەتەوە، دەرکەوتووە کە کاریگەری زۆر باشی هەن لە چارەسەرکردنی هەوکردنی سییەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. د. پاولۆ ئاسیێرتۆ روونیدەکاتەوە یەکێك لە گرفتە سەرەکییەکانی تووشبووانی کۆرۆنا هەوکردنی سییەکانە، بەڵام کاتێك دەرمانەکەیان بۆ تووشبووەکان بەکارهێناوە، دەرکەوتووە گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونی زۆر لە دۆخی تەندروستی تووشبووەکان هەبووە. پسپۆڕە ئیتاڵییەکە هاوکات دەشڵێت تەنانەت یەکێك لە دوو نەخۆشەکەی کۆرۆنا دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە، چیدیکە پێویستی بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد نەبووە و لە هەوای ئاساییدا هەناسەدانی گەڕاوەتەوە، دەشڵێت ئێستا هەوڵدەدەن دوو نەخۆشی دیکە بە هەمان دەرمان چارەسەر بکەن، لە ئەگەری سەرکەوتنیاندا، بەکارهێنانی دەرمانەکە فراواندەکەن. ئێستا لە ئیتاڵیا کۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٢١١٥٧ کەس، ١٤٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩٦٦ تووشبوو چاکبوونەتەوە.", "summary": "نەخۆشخانەی نەیپڵس لە ئیتاڵیا رایدەگەیێنێت دەرمانێكی رۆماتیزم ئەنجامی باشی هەبوون لەسەر چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/1403202011", "category": "health", "summary_length": 114, "article_length": 1000, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 438}, {"article": "ئەنتۆنیۆ فاوچی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان لە هەڤپەیڤینێکدا ئاماژە بەوە دەکات، تەنانەت ئەگەر هەموو دانیشتووانی ئەمریکاش بە ڤاکسین بکوترێن، هێشتا بەستنی دەمامک پێویستە. سەبارەت بە خێرایی کوتان بە ڤاکسین لە ئەمریکا و ئەگەری ئاساییبوونەوەی دۆخی وڵات دوای وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن خەڵکەوە، فاوچی پێیوایە، دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا تاڕاددەیەکی باش دۆخی ئاسایی ژیان لە ئەمریکا ببینرێت، بەڵام هێشتا خەڵک پێویستیان بەوەیە خۆیان بپارێزن. لە ئەمریکا تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٦٣ ملیۆن کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و رۆژانەش زیاتر لە یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسین لەو وڵاتە دابەشدەکرێن. بەپێی پلانی ئیدارەی بایدن، تاوەکو مانگی تەممووز نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن کەس لە ئەمریکا بە ڤاکسین دەکوترێن کە نزیکدەبێتەوە لە تەواوی دانیشتووانی ئەمریکا. بەگشتی لە جیهانیشدا زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.", "summary": "ئەنتۆنیۆ فاوچی دەڵێت، پێدەچێت تاوەکو ساڵی ٢٠٢٢ ئەمریکییەکان پێویستیان بەوەبێت ماسک ببەستن لەپێناو خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ ئەمەش لەکاتێکدایە ئیدارەی بایدن رایگەیاندووە، تاوەکو مانگی تەممووزی ئەمساڵ دەتوانن کۆی دانیشتووانی ئەمریکا بە ڤاکسینی دژە کۆرۆرنا بکوتن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/220220213", "category": "health", "summary_length": 275, "article_length": 825, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 379}, {"article": "دوای داواکردنی خواردنەکەم کە شیشێک کەباب و شیشێک سنگی مریشک بوو، چوومە لای ئەو پیاوەی پارەکەی وەردەگرت، یەکسەر گوتی، کاکە بڕۆ نانێک بێنە و بیپێچە لە کەبابەکە، ئاوا زۆر خراپە بیخۆیت! منیش دەستم بە پرسیار کرد لەبارەی زیانەکانی کەباب خواردن بەمشێوەیە! من ئەو ماوەیە بۆ رێکخستن و مانەوەی کێشم بە تەندروستی، رێژیمی کیتۆ دەکەم ketogenic diet کە رێژیمێکی خۆراکیی پڕ چەوری و بێشەکر و بێ کاربۆهێدراتە. رێژیمی کیتۆ جۆرێکی نوێی رێژیمی خۆراکییە، لە ٢٠ توێژینەوەی زانستیدا باسی سوودەکانی دەکرێت کە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و چەندین سوودی تەندروستیی گرنگی هەن، ئەوانەی رێژیمی کیتۆ دەکەن کەمترین بڕ لە شەکر و کاربۆهێدرات دەخۆن، بەڵام لە جێگەی ئەوە چەوری دەخۆن. کاتێک جەستە دەگاتە دۆخێک پێیدەگوترێت کیتۆس، لەو کاتەدا لە جیاتی کاربۆهێدراتەکان، چەوری بۆ بەرهەمهێنانی وزە دەسووتێنێ، بەمەش وزە بۆ مێشک دەستدەکەوێت. رێژیمی کیتۆ وادەکات شەکری خوێن بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکات و لەگەڵیدا ئەنسۆلینیش کەمدەکاتەوە، بەمەش قەڵەوی کەمدەکاتەوە، چونکە جەستەى مرۆڤ چەورییەکان وەک تاکە سەرچاوەی وزە دەسووتێنێ، بە دابەزاندنی کێشیش مەترسیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەبێتەوە بەتایبەت شەکرە، چونکە شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و تێیدا رێژەی شەکری خوێن زیاد دەکات و فرمانی ئەنسۆلین تێکدەچێت، کە لە رێژیمی کیتۆ ئەمە تەواو پێچەوانە دەبێتەوە، توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەم رێژیمە خۆراکییە فرمانی ئەنسۆلین ٧٥ % باشتر دەکات. یەکێک لە سوودە بەرچاوەکانی رێژیمی خۆراکی بەراورد بە ژماردنی کالۆری و کەمکردنەوەی چەوری ئەوەیە کە زۆرترین بڕی پڕۆتین دەخۆی، لە ئەنجامی چەندین توێژینەوەش دەرکەوتووە کە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییە دەمارییەکانی وەک لەرزۆکی، فێ و ئەلزهایمەر، هەروەها کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە. ئەوانەی رێژیمی کیتۆ پەیڕەو دەکەن چی دەخۆن؟ ئەوانەی رێژیمی کیتۆ پەیڕەو دەکەن زۆرترینی خۆراکەکانیان گۆشت و مریشک و ماسییە، ماست و هێلکە دەخۆن، پەنیر، بادەم، ئەڤۆکادۆ و سەوزەکان دەخۆن، لەنێو میوەکانیش شلیک دەخۆن و تەماتە و خیاریش رێگەپێدراون. بەڵام هەموو جۆرەکانی شەربەت، میوەکان، پاقلەمەنی و پەتاتە، سۆسەکان، کهول و خواردنەوە گازییەکان ناخۆن. منیش کە چوومە خواردنگەکە، داوای کەباب و مریشکم کرد، بەڵام بەپێی رێژیمەکە قەدەغەیە نان لەگەڵ ژەمەکان بخۆیت، بۆیە تەنیا زەڵاتەم لەگەڵی هێنا و پیاوەکە گوتی کاکە ئەمە زۆر خراپە نابێت بەبێ نان بیخۆیت، لەکاتێکدا نان پڕە لە کاربۆهێدرات و بڕێکی زۆر لە سۆدای تێدایە و هۆکارێکی سەرەکیی قەڵەوبوون و دروستبوونی ورگە. پیاوەکە بە دڵنیاییەوە نەیزانی من پزیشکم، بۆیە کەوتە رێنمایی کردنم، منیش بە دەم خواردنەکەوە گوێم بۆ گرتبوو، کە قسەکانی تەواو کرد، پرسیم ئەرێ خواردنی کەباب بەبێ نان بۆچی خراپە؟ پرسیارەکەم تەواو کرد و کاک رۆژگار کە هاوڕێیەکمە و لە کۆنتڕۆڵی رووداو کاردەکات، بانگی کردم دکتۆر سڵاو، ئەوە تۆش خەریکی نان خواردنیت؟ کە ئاوڕم دایەوە و سڵاومان کرد، خاوەنی خواردنگەکە دەستی کرد بە پێکەنین و گوتی ئەوە تۆ خۆت دکتۆریشی وا پرسیاری بە نان یان بەبێ نان خواردنی کەباب دەکەیت و باسی باشی و خراپیی کەباب لە من دەپرسیت؟", "summary": "کە شیفتەکەم لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتى هەولێر تەواوبوو، بەهۆی ئەوەی کە نیوەڕۆش ژەمێکی تەواوم نەخواردبوو، زۆرم برسی بوو، چوومە یەکێک لە رێستورانتەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/081220192", "category": "health", "summary_length": 157, "article_length": 2746, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 1243}, {"article": "دكتۆرە جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، لە قامشلۆ، حەسەکە، دێرەزوور، تەل تەمر، منبج و دێرک ١٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. دکتۆرە جوان ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ١٤١ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، كە ٦١ تووشبوویان پیاو و ٨٠ تووشبووەکەی دیکەشیان ژنن. هەروەها ١٨ تووشبووی پێشووش چاكبوونەتەوە. تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەمشێوەیە بووە: هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راشیگەیاند، تاوەكو ئێستا ١٤ هەزار و ٨٢٢ تووشبووی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تۆمارکراون، هەزار و ٥٠٦ كەسیان چاكبوونەتەوە و ٤٩٥ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ئاماری ئەمڕۆ هەینی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ١٠ تووشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/230420211", "category": "health", "summary_length": 179, "article_length": 728, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 331}, {"article": "د. محەممەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەمیانی بەشداریکردنی لە رووماڵی دێکسی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گووتی، \"کوردستان هیچ جۆرە مەترسییەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەر نییە\". گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکرد، لە باشووری کوردستان هەموو رێکارە پێویستەکان گیراونەتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکەن تاوەکو نەهێڵن کۆرۆنا بگاتە کوردستان.", "summary": "وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان بڵاوکردووتەوە و تێیدا هاتووە لە کوردستان مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەمە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/250120209", "category": "health", "summary_length": 184, "article_length": 423, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 186}, {"article": "ئەم داواکارییەی فایزەر لەکاتێکدایە کۆمپانیاکە رایگەیاندووە ڤاکسینەکەیان بۆ ئەو گروپەی منداڵان سەلامەت و کاریگەرە. فایزەر داوای لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی کردووە ڤاکسینەکەیان بۆ منداڵانی ٥ - ١١ ساڵ پەسندبکات، دەزگا ئەمریکییەکەش رایگەیاندووە ئەگەر زانیاری و بەڵگەی تەواو بەردەست بن و بیسەلمێنن ڤاکسینەکە سەلامەتە ئەوانیش پەسندی دەکەن. بەشێک لە پزیشکانی منداڵان و بەرپرسانی تەندروستیی پێیانوایە ئێستا کاتی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنایە بە منداڵان، بۆ ئەوەی ئەوانیش لەم جۆرە نوێیانەی کۆرۆنا پارێزراو بن کە مەترسیین بۆ هەمووان.", "summary": "کۆمپانیای فایزەر داوا لە حکومەتی ئەمریکا دەکات ڤاکسینەکەیان بۆ منداڵانی تەمەن ٥ بۆ ١١ ساڵ بەکاربهێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/091020211", "category": "health", "summary_length": 102, "article_length": 525, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 235}, {"article": "لەگەڵ دابەشکردنی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن، ئەمریکا دەستیشی کردووە بە پلانی نوێی کوتانی گشتی، تەمەنی کوتان لە ٧٠ ساڵەوە دابەزیوە بۆ ٥٠ ساڵ. بەم جۆرە لە ئەمریکا هەموو ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵەوەیە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن. هەروەها ئەوانەشی کە نەخۆشییەکی دیاریکراویان هەیە، تەنانەت ئەگەر تەمەنیشیان ١٨ ساڵان بێت دەتوانن ڤاکسین وەربگرن. فراوانکردنی پلانی کوتان بە ڤاکسین لە ئەمریکا لەکاتێکدایە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێش دوو رۆژ گوتی تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار نزیکەی تەواوی خەڵکی ئەمریکا بە لایەنی کەمەوە ژەمێکی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرن. ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن بەپێچەوانەی ڤاکسینەکانی مۆدێرنا و فایزەر کە پێویستە دوو ژەم بەکاربهێنرێن، تەنیا یەک ژەمی بەکاردەهێندرێت. بەپێی ئامارەکانی بلومبێرگ، تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە ٢٧٩ ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا دابەشکراوە و لە ریزبەندییەکەدا ئەمریکا پێشەنگی وڵاتانی گرتووە کە زیاتر لە ٨٢ ملیۆن ڤاکسینی دابەشکردووە. بەپێی راپرسییەکی هاوبەشی نێوان ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس و زانکۆی شیکاگۆ، نزیکەی % ٦٧ ـی ئەمریکییەکان رازین ڤاکسین وەربگرن ١٥ % یان دڵنیان کە وەریناگرن و % ١٧ ـیان دەڵێن رەنگە وەرینەگرن. زۆربەی ئەوانەی کە ڤاکسین رەتدەکەنەوە یان گومانیان لە وەرگرتنی هەیە، دەڵێن ئەوان لە کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسین دڵنیا نین. لە نێو چینی گەنجانی ئەمریکا، ئەوانەی کە بڕوانامەی زانکۆیان نییە، رەشپێستەکان و کۆمارییەکان رێژەی رەتکرنەوەی ڤاکسین بەرزە. دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی، گەورە پسپۆڕی بواری نەخۆشییە گوازراوەکان پێشتر گوتبووی کە دەبێت لەنێوان % ٧٠ تاوەکو % ٨٥ی دانیشتووانی ئەمریکا ڤاکسین وەربگرن بۆ ئەوەی کۆرۆنا بوەستێنرێت کە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٧٠ هەزار ئەمریکی کوشتووە.", "summary": "لەگەڵ دابەزینی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، حکومەتی وڵاتەکە کوتانی بە ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسنیش دەستپێکرد و بەوەش ئێستا سێ ڤاکسین لە ئەمریکا دابەش دەکرێن و ئەمریکییەکانی پێ دەکوترێن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/050320211", "category": "health", "summary_length": 191, "article_length": 1541, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 734}, {"article": "ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکوەزیرانی پرتوگال، رێکارە نوێییەکان رادەگەیێنێت و دەشڵێت، ترسی لە قەدەخەی هاتووچۆ هەیە و خەڵکی ناتوانن پابەندبن و لەوانەیە زیانیان بەربکەوێت، بەڵام رێكاری توند بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخەکە دادەنێن. بەگوێرەی رێکارە نوێییەکان لەمەودوا دەبێت خەڵکی بۆ کەمترین ماوە بێنە دەرەوە و لەکاتی پێویست نەبێت ئاسانکاری بۆ رێگەپێدان ناکرێت، نابێت خەڵکی زیاتر لە ٥ کەس لە شوێنەکان کۆببنەوە، چێشتخانەکان و شوێنە گشتییەکان شەوان دادەخرێن و چەندین رێکاری دیکە دادەندرێن. بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن، تووشبووانی کۆرۆنا لە پرتوگال بەخێرایی زیاددەکەن، زیاتر لە ٨٠ % ی تەختی خەواندنی نەخۆشخانەکان و چاودێری چڕ پربوون لە نەخۆش.", "summary": "پرتوگال لەگەڵ زیادبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکاری نوێ و تووند بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە رادەگەیێنیت، بەڵام ئامادەنییە دووبارە قەدەخەی هاتووچۆ دابنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/03112020", "category": "health", "summary_length": 174, "article_length": 623, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 277}, {"article": "تیمێك لە شارەزایانی پزیشکی سەر بە پەیمانگەی نیشتمانیی ئەفریقیای باشوور بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن - یان کردووە و تیێدا بەو ئەنجامە گەیشتوون، کە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە بەراورد لەگەڵ زنجیرەکانی دیکەی کۆڤید - ١٩، \"توانای زیاتری خۆدزینەوەی لە سیستەمی بەرگریی مرۆڤ هەیە\". لێکۆڵەرەکان ئاشکرایانکردووە: \"ئەگەری هەیە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ببێتە هۆی تووشبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک تەنانەت ئەوانەشیان، کە هەڵگری رێژەیەکی بەرزی دژە تەنەکانن\". بەڵام هاوکات تیمی شارەزایانی پزیشکی سەر بە پەیمانگەی نیشتمانی ئەفریقیای باشوور بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان دانیشیان بەو راستییەدا ناوە کە: \"هێشتا چەندین پرسیار هەن پێویستیان بە وەڵامدانەوەیە\" وەک: \"ئایا گۆڕاوی ئۆمیکرۆن توانای خۆدزینەوەی لەو سیستەمە بەرگرییانەی مرۆڤ هەیە، کە پێکوتەی دژە کۆرۆنایان پێدراوە یان نا\". لێکۆڵینەوەکە بەشێكە لە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی تیمی شارەزایانی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەفریقیای باشوور کە لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٠ وە دەستیان پێکردووە و پشکنینیان بۆ زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا کردووە و تێیدا دەرکەوتووە لەو ژمارەیە زیاتر لە ٣٥ هەزار تووشبوو هەن، کە بۆ چەند جارێک تووشی کۆرۆنا بوونەتەوە. هەروەها بەو راستییە گەیشتوون، کە تووشبوون بۆ چەند جارێك بە گۆڕاوی \"دێلتا\" و \"بیتا\" کە بەشێكن لە پەتای کۆڤید - ١٩، کەمترە لە تووشبوون بە زنجیرەی یەکەمی ڤایرۆسەکە کە لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا؛ بەڵام هاوکات تیمی شارەزایان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە بەراورد بە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا، ٢.٤ هێندە زیاترە. لێکۆڵینەوەکەی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەفریقیای باشوور بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان هێشتا لە گۆڤارە زانستییە نێودەوڵەتییەکان بڵاونەکراوەتەوە.", "summary": "نوێترین لێکۆڵینەوەی زانستی تایبەت بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەو ئەنجامە گەیشتووە، کە گۆڕاوەکە \"توانای خۆدزینەوەی زیاتری لە سیستەمی بەرگریی مرۆڤ هەیە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/03122021", "category": "health", "summary_length": 143, "article_length": 1601, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 743}, {"article": "توێژینەوەیەکی دەستەیەکی بەریتانی تایبەت بە کەمکردنەوەی رێژەی مردن بە شێرپەنجە دەڵێت رێژەی ئەو کەسانەی بەهۆی نیشانەکانی شێرپەنجەوە سەردانی پزیشکیان کردووە لە ٦٩ % ـەوە بۆ ٥٩ % دابەزیوە، بەمەش نەخۆشییەکەیان لە قۆناخێكی تووندتر دەستنیشانکراوە. د. ئانا ژوێڵ، یەکێك لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت پێویست ناکات خەڵک لەکاتی نیشانەکانی شێرپەنجە پشتگوێیان بخەن، چونکە پێویستە لە سەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکان، نەخۆشەکان پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ بکرێت. سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە روونیدەکەنەوە هۆکاری پشت دواخستنی نیشانەکان ئەوەیە کە زۆربەیان ترسیان لە بەرکەوتن بە کۆرۆنا هەبووە لە نەخۆشخانەکان، بەمەش نیشانەکانیان دواخستووە.", "summary": "بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لەماوەی پەتای کۆرۆنا خەڵک نیشانەکانی شێرپەنجەیان پشتگوێخستووە و نەچوونەتە لای پزیشك بۆ راوێژکردن، لە ترسی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/040220213", "category": "health", "summary_length": 155, "article_length": 624, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 275}, {"article": "بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ١٠ هەزار و ٤١٨ پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی ١٠٠٧ کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە. تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون: هاوکات ٧٩٨ تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە: لەو ماوەدا ٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: سلێمانی: یەک گیانلەدەستدان پشکنینەکان: ٢١٩٨٦٥٢ پشکنین ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: ٩٢٨١ کەس وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١٠٠٧ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا ٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٧٩٨ تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/090720213", "category": "health", "summary_length": 236, "article_length": 598, "summary_token_count": 107, "article_token_count": 277}, {"article": "پرۆژە بڕیارێک خرایە دەنگدانەوە و زۆرینەی پەرلەمانتاران پاڵپشتییان کرد. بە گوێرەی یاساکە، دەبێت تاوەکو مانگی ئاداری داهاتوو هەموو کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە ئەڵمانیا ڤاکسین وەربگرن. بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەڵمانیاش هەنگاوەکەی پەرلەمان بە ئەرێنی ناودەبەن و پێیان وایە، رێگەیەکی باشە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا. هوگۆ هۆڵتویگ، دانیشتووی کۆڵنە و دەڵێت، \"باوەڕی زۆرم بە وەرگرتنی ڤاکسین بەشێوەی ناچاری هەیە. ئەمە بۆ هەندێک گرووپ زۆر پێویستە. \" تاوەکو ئێستا نزیکەی ٧٠ % ـی خەڵکی ئەڵمانیا هەردوو قورچکی ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بەرزە؛ بۆ نموونە، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا زیاتر لە ٣٣ هەزار تووشبوو تۆمارکراون و ٢٨٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. لە سەنتەرێکی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا؛ ژمارەیەک پۆلیس لە سەرەدا وەستاون بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن. بە گوێرەی بڕیارێکی حکومەتی ئیتاڵیا، لە ١٥ ـی ئەم مانگەوە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن ئەندامانی هێزەکانی پۆلیس، سەربازانی سوپای وڵات و کارمەندانی قوتابخانەکانەوە دەکرێتە ناچاری. ئەنتۆنیا پاسکارێتا، پزیشکی ئیتاڵییە و دەڵێت، \"هاوکارانمان لە هێزەکانی پۆلیس تێبینی ئەوەیان کردووە کە یاسایەکی نوێ هەیە و ئەو یاسایەش زوو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئێستاش ئێمە هەوڵی تەواو دەدەین بۆئەوەی ئەرکی خۆمان لەو بوارەدا جێبەجێ بکەین. \" بڕیارەکەی حکومەتی ئیتاڵیا لە کاتێکدایە، ٨٥ % ـی کەسانی سەروو تەمەن ١٢ ساڵ لەو وڵاتە ڤاکسینیان وەرگرتووە؛ بەڵام هێشتاش نزیکەی ٣.٥ ملیۆن کەس کە تەمەنیان لە سییەکان، چلەکان و پەنجاکانی تەمەنیاندایە ئامادە نین ڤاکسین وەربگرن.", "summary": "پەرلەمانی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی، رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای تاوتوێ کرد، کارل لۆتەرباخ، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیایە و دەڵێت، \"ناکرێت کات لەدەستبدەین. ئەم حکومەتی فیدراڵییە زۆر شت هەیە کە دەبێت بیانکات، بەڵام ئامانجی سەرەکی بریتییە لە پاراستنی خەڵکی لەم قەیرانی تەندروستییەدا. \"", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/111220215", "category": "health", "summary_length": 294, "article_length": 1493, "summary_token_count": 135, "article_token_count": 712}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە ٠٨ - ٠٦ - ٢٠٢ بڵاویکردووەتەوە، ئەو ١٢ کەسەی تووشی کۆرۆنا بوون لە نۆ پیاو، دوو ئافرەت و کچێکی گەنج پێکهاتوون، ھەموو تووشبووەکانیش بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ١٣٢٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٤٥٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. شەوی رابردووش لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ٥٠ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چاکبوونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی تەندروستیی راینگەیاندووە. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID - ١٩ لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری / کوڵەجۆلە، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری / گەڕەکی نەورۆز، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار / گەڕەکی شەھیدان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار / گەڕەکی ڕاپەڕین، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار / گەڕەکی بنگرد، ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان، عێراق و جیهان", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە گەرمیان ١٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران و ھەموو تووشبووەکانیش بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/08062020", "category": "health", "summary_length": 139, "article_length": 1269, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 586}, {"article": "بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی پەیمانگەی نیشتمانی هەستیاری و هەوکردنەکان لە ئەمریکا لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ لە وەرزی هەڵامەت تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٦ ملیۆن ئەمریکی بەهۆی ڤایرۆسێكەوە تووشی هەڵامەت بوون، کە تەنیا لەم وەرزەدا زیاتر لە ١٤ هەزار کەسی کوشتووە و ٢٥٠ هەزار تووشبوو لە نەخۆشخانە خەوێندراون. د. مارگۆت ساڤۆی، سەرۆکی بەشی پزیشكی خێزانی لە سکوڵی پزیشكی زانکۆی تێمپڵ دەڵێت ئەم جۆرە لە هەڵامەت لەنێو ئەمریکییەکان بەربڵاوە و بەهۆی بەربڵاوەییەکەی، لەلایەن خەڵکی و حکومەت بە هەند وەرنەگیراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ٢٦ ملیۆن ئەمریکی تووشبوون. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت بەهۆی ئەوەی ساڵانە لە وەرزی سەرما پەتاکان بڵاودەبنەوە؛ بایەخیان پێنادرێت، بەڵام ئاشکرایدەکات ساڵی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ زیاتر ٤٥ ملیۆن کەس تووشی هەمان ڤایرۆس بوون، ٦١ هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، ساڵی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ یش تاوەکو ئێستا ٢٦ ملیۆن کەس تووشبوون و ١٤ هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. پسپۆڕێكی نەخۆشییە هەوکردنەکان دەڵێت مەترسییەکانی هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان ئەو کاتە دەستپێدەکات کە لەگەڵیاندا هەوکردنێکی سییەکان دروستدەبێت، دەبێتەهۆی دابەزینی سیستەمی بەرگری و کەسەکە بەهۆی نەخۆشییەکە گیان لەدەستدەدات، بەتایبەت لەوانەی نەخۆشییەکی درێژخایەنیان هەیە یان لە منداڵ و بەساڵاچووان.", "summary": "پەیمانگەی نیشتمانی هەستیاری و هەوکردنەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت ئێستا لە ئەمریکا سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤایرۆسێکی کوشندەی هەڵامەت بڵاودەبێتەوە و زیاتر لە ٢٦ ملیۆن کەسی نەخۆشخستووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/200220208", "category": "health", "summary_length": 196, "article_length": 1192, "summary_token_count": 89, "article_token_count": 558}, {"article": "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ - ٠١ - ٢٠٢٢ دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڤیدیۆیەکدا هۆشداری لەبارەی دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا دا و داوای لە هاونیشتمانییان کرد پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن، لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشییەکەش سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەن. کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن یەکێکە لە مەترسیدارترین زنجیرەکانی ئەو جۆرە ڤایرۆسە، کە هەر لە سەرەتای دەرکەوتنیەوە بووە هۆی داخستنی سنووری بەشێک لە وڵاتەکان لەگەڵ ئەفریقای باشوور کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ئەو زنجیرە نوێیەی کۆرۆنا بوو. رۆژی پێنجشەممەش ٠٦ - ٠١ - ٢٠٢٢ پێنج تووشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە دهۆک تۆمارکران کە هەموویان ئەندامی یەک خێزان بوون و ١٠ رۆژ پێش ئەو کاتە لە دەرەوەی وڵات گەڕابوونەوە. دکتۆر سامان بەرزنجی داواش دەکات هاونیشتمانییان ڤاکسین وەربگرن و دەمامک ببەستن، هەروەها لە شوێنە قەرەباڵخەکان دووربکەنەوە. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە بەرزبوونەوەیە، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی کە دوێنێ بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاژێردا ٧٥١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و پێنج کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە. تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون: لە ماوەی ئەو ٢٤ کاژێرەدا پێنج هەزار و ٣٠٦ پشکنین کراون و ١٥٤ کەسی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ٣٨٤ هەزار و ١٨٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ١٥١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە و ڤایرۆسەکە بەخێرایی لە بڵاوبوونەوەدایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/120120221", "category": "health", "summary_length": 155, "article_length": 1414, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 643}, {"article": "پسپۆڕانی منداڵان دەڵێن خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ گرنگن بۆ گەشەی منداڵ، بۆ جەستە و دەروون پێویستن، بەڵام ئەمە بۆ منداڵانی خوار ١٠ ساڵان نییە و ئەوان نابێت رۆژووبگرن. چونکە رۆژووی منداڵان لەخوار ١٠ ساڵان گەشەیان دوادەخات، کە پەیوەندی هەیە بە کەمخۆری. پسپۆڕەکانی منداڵان دەڵێن منداڵانی خوار ١٠ ساڵان وزە و خۆراکی زیاتریان پێویستە بەراورد بە گەوران، ئاگاداری جەستەیان نین و تەنانەت نازانن کەی خۆراکیان پێویستە، بۆیە مەترسیی دەرهاوێشتەکان لەسەریان زیاترە، کە بەربڵآوترینیان بریتین لە دابەزینی شەکری خوێن، وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی کەمی ئاو خواردنەوە، لاوازی و بێهێزی، هەروەها کەمی فۆکەس و یادەوەری لە قوتابخانە. رۆژوو لە تەمەنی ١٠ - ١٤ بەگوێرەی جەستەی منداڵەکە دەگۆڕێت، ئەوان لەژێر چاودێری دەتوانن رۆژووبگرن، بەڵام پێویستە کەمتر بجوڵێن و وشکنەبنەوە، هاوکات رۆژانە نەچنە بەر تیشكی خۆر. سەبارەت بە منداڵانی تەمەنی زیاتر لە ١٤ ساڵان ئاساییە و دەتوانن رۆژووبگرن، بەڵام لەکاتی برسیبوونی زۆر، وشکبوونەوەی زۆر و بێهێزی پێویستە رۆژووبشکێنن. رێنماییەکان بۆ رۆژووگرتنی منداڵان خۆراکی دروست بخۆن: بەتایبەت خۆراکە دەوڵەمەند بە ریشاڵەکان، سەوزە و میوەکان، پاقلەمەنییەکان، هێلکە و گۆشت.", "summary": "بەگوێرەی گوتەکانی پسپۆڕانی منداڵان لە ئەڵمانیا کە باسی رۆژووگرتن دەکەن، رۆژوو بۆ جەستە و دەروون بەسوودە، بەڵام بەگوێرەی تەمەن دەگۆڕێت و منداڵان دەبێت لەدوای راوێژی پزیشكی و تەنیا لەژێر چاودێری بەڕۆژووببن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/090520202", "category": "health", "summary_length": 204, "article_length": 1073, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 500}, {"article": "د. شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەرى دەزگاى تەندروستىی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"ئەمڕۆ ئامێرەکانمان بەستن و تاقیمان کردنەوە. سبەى و دوو سبەى شوێنەکە تەعقیم دەکەین و ئامادەین بۆ چارەسەرکردنى نەخۆش، بەڵام جارێ هەتا شوێنەکانى دیکە پڕ نەبن لە نەخۆش، ئێرە بەکارناهێنین\". ئەو نەخۆشخانەیە بە کۆمەکى دارایى سێ سەرمایەدارى سلێمانى و دەزگاى تەندروستیی پێشمەرگە دروستکرا. کۆى پارەى تێچووش بە باڵەخانە و ئامێرەکانەوە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دۆلارە. پێشتر ١٥ رۆژ بۆ تەواوبوونى دانرابوو، بەڵام لە ١٠ رۆژدا کارەکان کۆتاییان هات. شاخەوان سەعید، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئاسا باسی لەوە کرد، \"ئێرە دوو بەشە: بەشی یەکەم بۆ پشکنین و وەرگرتنى نموونەیە، بەشى دووەم بۆ چاودێریى ورد و چارەسەرە هەتاوەکو ئەو کاتەى کە نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە\". ئێستا لە سلێمانى بە هەرسێ نەخۆشخانەى سەرچنار، چەهید ئاسۆ و ئاساوە ٢٠٠ تەخت بۆ نەخۆشان هەیە، هەموو ئەوانە وەک ئامادەکاریى دوورمەودایە. بڕیار وایە دواى کۆرۆناش نەخۆشخانەى ئاسا تایبەت بکرێت بە نەخۆشیە گوازراوەکان.", "summary": "نەخۆشخانە تایبەتەکەی رووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانى تەواو بوو. ئەو نەخۆشخانەیە تواناى چاودێریىکردن و چارەسەرى ٦٥ نەخۆشى هەیە و لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووشەوە هەر نەخۆشێک پێویستى بە چاودێریی وردبێت، لەوێ دەمێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/090320205", "category": "health", "summary_length": 225, "article_length": 938, "summary_token_count": 105, "article_token_count": 439}, {"article": "ئەم راگەیێندراوەی کۆمپانیا هاوبەشەکەی دروستکەری پێکوتەی دژی کۆرۆنا دوای ئەوە دێت کە دوو کارمەندنی تەندروستی لە سەنتەری نیشتیمانی تەندروستی بەریتانی دوای وەرگرتنی پێکوتەکە تووشی هەستیاری هاتوون. د. ستیفن پۆویس، بەڕێوەبەری پزیشکی لە سەنتەری نیشتیمانی بەریتانی دەڵێت، ئەو دوو کارمەندە خۆیان هەستیارییان هەبووە دوای ئەوەشی کە پێکوتەکەیان وەرگرت تووشی هەناسەتەنگی، زیپکە و ئەستوربوونی پێست و دابەزینی پەستانی خوێن بووبوون، بەڵام چارەسەری پێویستیان پێدرا و ئێستا دۆخی تەندروستی هەردووکیان باشە. د. جون رەین، بەرپرسی ئاژانسی رێکخستنی دەرمان لە بەریتانیا دەڵێت، لێکەوتی نەرێنی پێکوتەکان بەمشێوەیە دەگمەنە، بەڵام دەبێت ئەمە بزانین کە مەرج نییە تەنیا پێکوتەی کۆرۆنا ئەو لێکەوتانەی هەبێت دەکرێت هەر دەرمانێک یان پێکوتەیەکی دیکەش کاریگەری لاوەکی هەبن. کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک بڵاویانکردووەتەوە کە ئەوانەی بە هەر شتێکی دیکە هەستیاریان هەیە جارێ با پێکوتەکەیان بۆ بەکارنەهێندرێت.", "summary": "کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆنتێکی ئەڵمانی هۆشداریدەدەن لە بەکارهێنانی پێکوتەکەیان بۆ ئەوانەی هەستیارییان هەیە و دەڵێن نابێت بۆیان بەکاربهێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/101220202", "category": "health", "summary_length": 148, "article_length": 872, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 374}, {"article": "بەگوێرەی داتاکانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا لەنێو ١٠٠ هەزار کەس کە تووشی کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن بوونە و لە نەخۆشخانە خەوێندراون، نزیکەی ٥ منداڵ هەن، لەکاتێكدا پێش هەفتەیەک ژمارەی منداڵانی تووشبووی ڤایرۆسەکە لەنێو ١٠٠ هەزار کەس نیوە بوو. داتاکانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەریانخستووە تەنیا لەماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری ئۆمیکرۆن، رێژەی تووشبوونی منداڵان نزیکەی ٤٨ % زیادبووە. د. رۆشێل والنسکی، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەڵێت زۆر پێویستە کەسانی دەوری ئەو منداڵانەی نەکوتراون خۆیان بکوتن، بۆ ئەوەی کە منداڵانیش نەکوترابن گەورەکان ڤاکسینیان وەرگرتبێت؛ بەمەش رێژەی تووشبوونی منداڵەکان کەمتردەبێتەوە. بەگوێرەی نوێترین داتاکانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٨٢ هەزار منداڵی تووشبووی کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن لە نەخۆشخانە خەوێندراون.", "summary": "لە ئەمریکا رێژەی تووشبوون و خەواندنی منداڵان بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن زیادیکردووە و لەگەڵ زیادبوونی تووشبووان رێژەکە بەرزدەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/120120223", "category": "health", "summary_length": 125, "article_length": 902, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 400}, {"article": "ئێلتۆن کیکیا، کوڕێكی تەمەن ٣٧ ساڵانە و خاوەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی گوێدرێژە دەڵێت لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەک رێگەیەک بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگرییان، خەڵکی وڵاتەکە شیری گوێدرێژ دەخۆنەوە، دەشڵێت پێیانوایە کە شیری ئاژەڵەکە چەندین سوودی گرنگی تەندروستی هەن. لە بابەتێكی ماڵپەڕی زانستی Healthline کە پسپۆڕێكی پزیشكیی خۆراک پێداچوونەوەی بۆ کردووە دەڵێت هەرچەندە شیری گوێدرێژ پێشتر وەک سەرچاوەیەکی خۆراکی دەوڵەمەند بە ماددە و کانزا بەسوودەکان بۆ تەندروستی بەکاردەهێندرا، بەڵام لەماوەی کۆرۆنا دووبارە بووەتەوە خۆراکێکی بڵاو و بەکاردەهێندرێت. کاترین مارێنگۆ، کە پسپۆڕێكی کلینیکی خۆراکە و نووسەر و ئیدیتەرە لە ماڵپەڕە زانستییە و خوێندکاری بەشی خۆراکە لە زانکۆی لویزیانە دەڵێت شیری گوێدرێژ مێژوویەکی درێژی بەکارهێنانی هەیە وەک دەرمان و جوانکاری، هیپۆکراتەکان لە ساڵانی زووەوە وەک دەرمانی چارەسەری هەوکردنی جومگەکان، کۆکە و برینەکان بەکاریان هێناوە. دەشڵێت هاوکات دژی زیندەوەرە وردبینەکانە و بۆ هەوکردنەکان سوودی هەیە و دژی ڤایرۆس و بەکتریاکان لە ئەفریقا و هیندستانیش سوودی لێوەرردەگیرێت. ئێستا ئەلبانییەکان روویان کردووەتە بەکارهێنانی شیری گوێدرێژ و وەک سەرچاوەیەکی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگرییان بەکاریدەهێنن، بەگوێرەی گوتەکانی بەڕێوەبەری کێڵگەیەکی ئاژەڵداری لە ئەلبانیا نرخەکەی گرانە و بۆ هەر لیترێك نزیکەی ٦٠ دۆلارە.", "summary": "لە ئەلبانیا خواست لەسەر بەکارهێنانی شیری گوێدرێژ زیادیکردووە، خەڵکی وڵاتەکە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری بەکاریدەهێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/181220203", "category": "health", "summary_length": 118, "article_length": 1230, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 548}, {"article": "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوەشدەکات، \"ئێستا جیهان لە قورسترین باری لەناکاوی تەندروستیدایە\"، ئەوەش بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوەیە لە چەند وڵاتێک. ئەو هۆشدارییەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دوای ئەوە دێت، ژمارەی تووشبووان بە کۆرنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان، وەک: بەریتانیا، ئوسترالیا، ڤێتنام و چەند وڵاتێکی دیکە تۆمارێکی نوێی نیشان داوە و بەرزبووەتەوە. بەشێک لە وڵاتان لەنێویاندا ئەمریکا هۆشداری دەدەن کە ناتوانن لە داخستنی چالاکییە ئابوورییەکان و سنوورەکان بەردەوام بن، تەندروستیی جیهانیش باس لەوە دەکات، تەنیا داخستنی سنوورەکان بەس نییە و ڤایرۆسەکە لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە. بۆیە ئاسان نییە بۆ وڵاتان بەردەوام بن لە داخستنی سنوورەکانیان، چونکە خەڵک پێویستی بە کارکردنە و بازرگانیش دەبێت دەستپێبکاتەوە. مایک رایان، بەڕێوەبەری پرۆگرامی باری تەندروستیی لەناکاو لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت بیر لە چۆنییەتی کردنەوەی ئەو شوێنانە بکرێتەوە، \"باوەڕم وایە بە گرتنەبەری رێکاری تایبەتیی خۆپارێزی، بتوانین مەترسییەکان کەمبکەینەوە\". هەرچەندە قورسە، سات بە سات ئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنا بزاندرێت، بەڵام بەپێی دوایین ئامارەکانی وۆڵد مێتەر کە چاودێریی ئامارەکانی کۆرۆنا دەکات، ژمارەی تووشبووی دەستنیشانکراو ١٦ ملیۆن و ٤٩٨ هەزار و ٤٩٩ کەسن کە ٦٥٣ هەزار و ٤٥٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٠ ملیۆن و ٩٥ هەزار و ٥٤٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.", "summary": "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات و رایدەگەیێنێت، دۆخی پەتای کۆڤید - ١٩ گەیشتووەتە قورسترین ئاست و لەماوەی تەنها چوار رۆژی رابردوو، زیاتر لە ملیۆنێک تووشبووی کۆرۆنا لە جیهان دەستنیشانکراون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/270720201", "category": "health", "summary_length": 196, "article_length": 1276, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 554}, {"article": "لە باشووری کوردستان ساڵانە لە وەرزی زستان و پایز گوێبیستی هەواڵی گیانلەدەستدانی چەند کەسێك دەبین، هەموویان چیرۆکی گیان لەدەستدانیان لە یەکدییەوە نزیکە، لە شەوێكی ساردی زستان، شەوەکە لەبەر سەرما سۆپا یان خەڵوز لەنێو تەنەکەیەکدا دادەگیرسێنن بۆ خۆ گەرمکردنەوە، بێئاگا لەوەی ئەم سەرچاوەی خۆگەرمکردنەوەیە ئەگەر ببێتەهۆی دەردانی بڕێكی زۆری گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، رەنگە ژیانیان لێبسێنێتەوە. گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن چییە؟ گازێكی بێ رەنگ، بێ بۆن و بێ تامە، لە ئەنجامی سووتانی گاز، تەختە، خەڵوز و سووتەمەنی دیکەوە دروستدەبێت، ئەگەر سەرچاوەیەکی باشی هەوا گۆڕکێ لە شوێنەکە نەبێت و ئەم گازە لە شوێنێکی وەکو ژوورێكی داخراو رووبدات، بەشێوەیەکی مەترسیدار لە هەوا زیاددەکات و دەچێتە نێو سییەکان، ئەگەر بەزوویی رێگە لە کۆبوونەوەی نەکرێت و چارەسەر نەکرێت، دەبێتە بکوژێکی بێ رەنگ، بێ بۆن و بێ تام. خنکان بەهۆی سۆبا و دووکەڵی ئاگری خەڵوز چۆن روودەدات؟ کاتێك بڕێكی زۆر لە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوا کۆدەبێتەوە و لەڕێگەی هەناسەدانەوە دەمژرێت، برێكی زۆر لەم گازە لە کۆئەندامی سووڕان و لەنێو خوێن کۆدەبێتەوە، لەنێو جەستەدا جێگەی ئۆکسجین دەگرێتەوە و بە خڕۆکە سوورەکانەوە دەنووسێت، ئەمەش مەترسیی زەبرگەیشتن بە سەرجەم خانەکانی جەستە و تەنانەت مردن زیاددەکات. لە حاڵە سووکەکاندا نیشانەکانی بریتین لە سەرئێشەیەکی تووند، بێهێزی، سەرسوڕان، هێڵنج و رشانەوە، بەڵام بەپێی زیادبوون و تووندی حاڵەتەکە، سەردەکێشێت بۆ هەناسەتەنگی زۆر، گێژبوون، لێڵبوونی بینایی و بێهۆشبوون. ژەهراویبوون لەکاتی خەوتن زۆر مەترسیداترە، چونکە رەنگە کەسەکە لە خەو هەڵنەستێت و تووشی ژەهراویبوونێکی تووند ببێت و پێش ئەوەی هیچ کەسێك درک بە مەترسییەکە بکات، کەسەکە گیان لەدەستبدات. هەموو کەسێك مەترسیی مردنی هەیە بە ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، بەڵام کۆمەڵێك گروپی مەترسیدار هەن کە زۆرتر مەترسیی لەسەریان هەیە وەکو: منداڵان، بەساڵاچووان، نەخۆشانی درێژخایەنی دڵ و سییەکان، ئەمەش چونکە منداڵان خێراتر هەناسەدەدەن و زۆرتر گازەکە هەڵدەمژن، بەساڵاچووانیش زووتر زەبر بە مێشكیان دەگات. مەترسییەکانی ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بەگوێرەی رێژەی بەرکەوتن بە گازەکە و مانەوە لەنێو گازەکەدا، ژەهراویبوونەکە هۆکاردەبێت بۆ لەکارخستنی توانای مێشك، زەبرگەیشتن بە دڵ، مردنی کۆرپە و لەبارچوونی منداڵ، ئەگەر بەزوویی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەرکەوتووان نەکرێت و رزگارنەکرێن، بە مردن کۆتایی دێت. زۆربەی ئەو حاڵەتانەی تاوەکو ئێستا لە کوردستان روویانداوە پەیوەندی بە ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووە بەهۆی سۆپا، لەدوایین حاڵەتیشدا بەهۆی سووتاندنی خەڵوزبووە بۆ خۆگەرمکردنەوە لەنێو تەنەکەیەکدا، کاتێك سۆپا لە شوێنێکی داخراو دادەگیرسێندرێت، رەنگە بەهۆی سووتانی ناتەواو یان کوژانەوەی لەناکاو یان هەندێكجار بەهۆی خراپی جۆری نەوت و تەواو نەسووتانی، ببێتەهۆی دەرچوونی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن کە سەرەنجام بەتایبەت لەکاتی خەودا گازێكی زۆر لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەوە دەمژرێت و دەبێتەهۆی مردن. لەدوایین حاڵەتەدا ئەوەی لە ئاکرێ روویداوە بەم شێوەیە بووە، سەرچاوەیەکی نزیک لەو خێزانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە؛ رووداوەکە لە گوندی قوپکی سەر بە شارۆچکەی گرەسێنی ئاکرێ روویداوە، دایکەکە و چوار منداڵەکەی لە خەودا بوون و بەهۆی ئەوەی خەڵوزیان کردووەتە نێو تەنەکەیەک و دواتر ئاگرەکەی کوژاوەتەوە و بووەتە دووکەڵ، خنکاون. دکتۆر فەرھاد محەممەد ئەمین، جێگری بەرێوەبەری بنکەی تەندروستی گرەسێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ دوای نوێژی بەیانی دایکەکە تەنەکەیەک خەڵوزی بۆ خۆ گەرمکردنەوە بردووەتە ژوور و بەھۆی دووکەلی خەڵوزەکەوە گیانیان لەدەستداوە", "summary": "ئەمڕۆ بەهۆی دووکەڵی خەڵوزەوە ٥ کەس لە گوندێكی ئاکرێ لە باشووری کوردستان خنکاون، هەشت کەس لە شارێكی مینیسۆتا لە ئەمریکا بەهۆی دوکەڵ و گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە نەخۆشخانە خەوێندراون، حەوت ئەندامی خێزانێكی کۆچبەر لە هیندۆراس بە هەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە، هۆکاری گیان لەدەستدانی زۆربەی حاڵەتەکان یەک شتە؛ بۆتانی رووندەکەمەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/231220212", "category": "health", "summary_length": 329, "article_length": 3216, "summary_token_count": 155, "article_token_count": 1474}, {"article": "ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەت تووشی کۆرۆنا بووە، پێویستە هەموو ئەوانەی لەگەڵی دەژین و بەرکەوتەیان لەگەڵی هەیە پشکنینی کۆرۆنا بکەن، هەرچەندە پێویستە دوای ٥ بۆ ٧ رۆژ لە بەرکەوتن پشکنین بکرێت، چونکە ئەگەر راستەوخۆ دوای بەرکەوتن بە تووشبووەکە پشکنینی کۆرۆنا بکەین، نەرێنی دەربچێت بەهۆی ئەوەی جارێ ڤایرۆسەکە ئەوەندە زۆر نەبووە (viral load). ئەنجامدانی پشکنین گرنگییەکەی لەوەدایە ئەگەر تووشبووی ڤایرۆسەکە بیت زوو خۆت جیابکەیتەوە و چارەسەر وەربگریت بۆ ئەوەی حاڵەتەکەت توندتر نەبێت و دەورووبەرت تووش نەکەیت. سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا هەندێک رێنمایی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە چارەسەری تووشبوویەکی کۆرۆنا دەکەن، لەوانەش، دەبێت تووشبووەکە لە ژوورێکی جیا دابنرێت، هەموو شتێکی لە ئەندامەکانی دیکە خێزانەکەی جیابێت وەک (گەرماو و توالێتەکەی)، باشتروایە کەمترین بەرکەوتەی لەگەڵ ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکەی هەبێت. مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شوێنە داخراوەکاندا زۆرە، بۆیە هەواگۆڕکێ ئێجگار گرنگە بۆ ئەوەی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەمبکەینەوە، لە ماڵەوە پێویستە دەرگا و پەنجەرەکان کراوەبن بۆ ئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت، بەمشێوەیە مەترسیی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەمتردەبێت. بەستنی ماسک مەترسیی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە، بۆیە ئەگەر لە ماڵەوە تووشبوویەکی کۆرۆنا هەبێت، زۆر گرنگە هەموو ئەندامەکانی خێزانەکە ماسک ببەستن بەتایبەت ئەگەر یەکێکیان بەرکەوتەی هەبێت لەگەڵ تووشبووەکە. دەستشووشتن و پاککردنەوەی ماڵ پاککردنەوەی رووەکان و دەرگاکان و هەموو ماڵەکە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئەگەر کۆرۆنایان لەسەربێت لەنێویان ببەین، ئەو ماددە پاککەرەوانەشی کە بەکاردەهێندرێن زۆر گرنگە کحولیان تێدابێت بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لەنێو ببەن، هەروەها دەستشووشتن رێگەیەکی کاریگەرە بۆ ئەوەی مەترسیی تووشبوونت کەمبکەیتەوە. بۆ ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن دەبێت لە ژێر رێنمایی و سەرپەرشتی پزیشکەکەیان ڤیتامین، دەرمان و تەواوکەرە خۆراکییەکان وەربگرن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموو تاکێک خواردنی خۆراکە تەندروستەکان و وەرزشکردن بایەخێکی زۆری هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە. لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە زۆربەی جار لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زانیاری و رێنمایی هەڵە لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاودەکرێنەوە، بۆیە پشت بەو ماڵپەڕانە ببەستە کە پزیشک بەڕێوەیان دەبات، هەواڵ، زانیاری و رێنماییەکان لە پزیشک و ماڵپەڕە تەندروستییە جیهانییەکان وەربگرە.", "summary": "لە زۆربەی وڵاتان، ئەو تووشبووانەی بە سووکی پەتای کۆرۆنایان گرتووە لە ماڵەوە چارەسەردەکرێن، چارەسەرکردنی ئەو تووشبووانەش لەماڵدا، لەوانەیە مەترسیی لەسەر ئەندامەکانی دیکەی ئەو ماڵەش دروستبکات، بۆیە پزیشکان رێنماییدەدەنە ئەوانەی لە ماڵەوە تووشبوویەکی کۆرۆنایان هەیە بەم رێگەیانە خۆیان بپارێزن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/211120204", "category": "health", "summary_length": 290, "article_length": 2199, "summary_token_count": 130, "article_token_count": 1011}, {"article": "بەگوێرەی بڕیارەکە لە پێروو، بڕیارە نزیکەی ملیۆنێک پزیشک و کارمەندی تەندروستیی قورچکیی سێیەمی ڤاکسینیان پێبدرێت. هێرناندۆ کاڤاڵۆس، وەزیری تەندروستیی پێرو دەڵێت، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی دوو قورچکی ڤاکسینی سینۆفارمیان وەرگرتووە و ئێستا ڤاکسینی فایزەر وەک قورچکی سێیەم بەکاردەهێنن. بەپێی ئامارەکان، ٥٤٣ پزیشک و ١٧٤ پەرستار بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "لە وڵاتی پێرو زۆرترین رێژەی مردن بە کۆرۆنا لەنێو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی هەیە، بۆیە بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەکە بە پێدانی قورچکی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەیانەوێت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی بپارێزن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/16102021", "category": "health", "summary_length": 210, "article_length": 363, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 173}, {"article": "د. جۆناتان رێینەر، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی هەناو لە زانکۆی جۆرج واشنتن دەڵێت، هەر کەسێک لە ئەمریکا ڤاکسینی وەرنەگرتبێت نابێت بچێتە رێستۆرانتەکان و لەوێ خۆراک بخوات. پرۆفیسۆرەکەی نەخۆشییەکانی هەناو روونیدەکاتەوە ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە مەترسییەکی زیاتر هەم لەسەر تەندروستیی خۆیان هەمیش لەسەر دەرووبەریان هەیە. پزیشکانی ئەمریکی دەڵێن، ئەوانەی ڤاکسینیان نەکردووە نابێت بچنە شوێنە گشتییەکان، ئەمەش وەک رێکارێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.", "summary": "پزیشکانی ئەمریکی دەڵێن ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە باشتروایە سەردانی رێستۆرانت و شوێنە گشتییەکان نەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/270720212", "category": "health", "summary_length": 105, "article_length": 441, "summary_token_count": 47, "article_token_count": 196}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ - ١٠ - ٢٠٢٠ بڵاویکردووەتەوە، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا پێنج هەزار و ٨٨٥ پشکنینی دیکە ئەنجامدراوە. لەو ژمارەیە ١٩٣٧ لە هەولێر، ٦٣٣ لە سلێمانی، ١٦٧ لە گەرمیان، ١٠٢ لە راپەڕین، ٣٠٠١ لە دهۆک و ٤٥ لە هەڵەبجە. ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون ١٠١٠ ئەوانەی لە ٢٤ کاژێری رابردوودا چاکبوونەتەوە: ٣٥٣ ٢٤ کەسی دیکەش لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٦٣ هەزار و ٧٤٥ کەس. لەو ژمارەیە ٣٨ هەزار و ١٨٦ کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٢١١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەوانەی لەژێر چارەسەریشن ٢٣ هەزار و ٣٤٨ کەسن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێری پزیشکدان. رۆژی دووشەممە زۆرترین تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا تۆمارکرا کە ژمارەیان هەزار و ٣٢ کەس بوو. وەزارەتی تەندروستییش ئاماژەی بەوەدا، کە لەبەر پابەندنەبوون بە مەرجەکان و رێنماییەکانی تەندروستی، رۆژ بە رۆژ ژمارە و رێژەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا زیاتر دەبێت.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا هەزار و ١٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکرا و ٢٤ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/201020203", "category": "health", "summary_length": 172, "article_length": 924, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 438}, {"article": "پزیشکە ئەمریکی و بەریتانییەکان داهێنانەکەیان لە جۆرناڵی (Oncology) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە پشکنینەکە کە تەنیا بە وەرگرتنی نموونەی خوێن دەتوانێت نزیکەی ٥٠ جۆری شێرپەنجە دەستنیشانبکات. پشکنینەکە لەسەر سەر جۆرێکی ناوکەترشی DNA کە لەلایەن خانە شێرپەنجەییەکانەوە دەردەدرێت کاردەکات کە پێی دەڵێن (cfDNA)، بۆیە بە دەستنیشانکردنی ئەم ئاماژەیە پزیشکان دەتوانن خانە شێرپەنجەییەکان دەستنیشانبکەن. دوای ئەوەی پزیشکان cfDNA لە خوێن جیادەکەنەوە بەش بەشی دەکەن و دواتر لەسەر کۆمپیوتەرێکی تایبەت دەتوانن ئەو ناوکەترشانە جیابکەنەوە کە لەلایەن خانە شێرپەنجەییەکانەوە دەردەدرێن یان لەلایەن خانە ئاساییەکانی جەستە. د. مایکڵ سیدێن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، دەستنیشانکردنی چەندین جۆری شێرپەنجە تەنیا بە یەک پشکنین کە رێژەی هەڵە تیایدا ئێجگار کەمبێت هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە بۆ زوو دەستنیشانکردن و دەستپێکردنی چارەسەر. فابریک ئانریم پرۆفیسۆر و ئیدیتۆر لە جۆرناڵی (Annals of Oncology) کە توێژینەوەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، ئەمە ئاماژەیەکە و هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ پێشوەختە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە، کە ساڵانە دەتواندرێت بەهۆیەوە ژیانی ملیۆنان کەس رزگاربکرێت و مردن بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە. بەگوێرەی توێژینەوەکە، تاوەکو ئێستا هیچ پشکنینێکی ئەوتۆ نییە بەشێک لە شێرپەنجەکان دەستنیشانبکات تا ئەو کاتەی نیشانەکان دەردەکەون، بەڵام ئەم پشکنینە دەتوانێت % ٦٧ی شێرپەنجەکان دەستنیشانبکات.", "summary": "توێژەرانی ئەمریکا و بەریتانیا پشکنینێکی نوێیان داهێناوە کە دەتواندرێت بەهۆیەوە نزیکەی ٥٠ جۆری شێرپەنجە دەستنیشانبکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/240320211", "category": "health", "summary_length": 118, "article_length": 1269, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 571}, {"article": "د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە نوێترین راگەیێنراودا دەڵێت، \"هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیێنین کە ١٥ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID - ١٩ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە و دوای پشکنین بڕیاردرا بگەڕێنرێنەوە ماڵەوە. \" بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر سوپاسی پابەندبوونیان دەکات بە رێنماییە خۆپارێزییەکان و دەشڵێت \"جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە. \" تاوەکو ئێستا دوو هەزار و هەشت تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەن و بە چاکبوونەوەی ئەو ١٥ تووشبووەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٦٣٢ کەس. هەروەها ٤٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە ٣٨ یان لە سلێمانین و چوار کەسەکەی دیکەش لە هەولێرن. دەقی راگەیێندراوەکەی تەندروستیی هەولێر راگەیێندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (١٥) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID - ١٩ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە. • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٢٩٢) کەس. • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە. • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر", "summary": "بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی ١٥ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە رادەگەیێنێت و دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٢٩٢ کەس لە هەولێر چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/130620203", "category": "health", "summary_length": 144, "article_length": 1453, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 653}, {"article": "مایکڵ راین، بەڕێوەبەری بەشی فریاگوزاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رۆژی هەینی لە جنێڤ گوتی، دیاریکردنی سەرچاوەی یەکەمی کۆرۆنا پێویستی بە \"ژمارەیەک لێکۆڵینەوە و ژمارەیەک گەشت\" دەبێت. هەروەها باسی لەوە کرد، لێدوانەکانی ئەم چەند رۆژە لەبارەی سەرچاوەی کۆرۆنا هیچ بەڵگەیەکیان نییە. ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە لە ماوەی سێ مانگدا راپۆرتێکی هەواڵگریی لەبارەی دروستبوون و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئامادەبکرێت. راین دەڵێت، پێویستە هەر کەسێک کە بە دوای وەڵامی چۆنێتی دروستبوونی کۆرۆنادا دەگەڕێت، بوار بدات لە رێگەی لێکۆڵینەوەی بابەتییانە و زانستییانە سەرچاوەکە بدۆزرێتەوە و نابێت سیاسەت تێکەڵ بە پرۆسەکە بکرێت. هەروەها گوتیشی، هەموو گریمانەکان لەبارەی سەرچاوەی کۆرۆنا لە لیستی ئەگەرەکاندا ماون. لە راپۆرتێکدا کە مانگی ئادار بڵاوکرایەوە، تیمێکی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، بەهێزترین ئەگەر ئەوەیە ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ گیانەوەرێکی دیکە و دواتریش بۆ مرۆڤ گوێزرابێتەوە. دکتۆر مایکڵ راین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، \"داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە ئەگەر بتوانن لەم پرسەدا سیاسەت لە زانست جیابکەنەوە. کۆی ئەم پرۆسەیە بە سیاسەت ژەهراوی کراوە. ئەگەر دەتانەوێت زاناکان کاری خۆیان بکەن و لەگەڵتان کاربکەن و ئەو وەڵامە بەدەستبهێنن کە ئێوە بەدوایدا دەگەڕێن، هەروەها بۆ ئەوەی لە ژینگەیەکی بێ لۆمە بەخشینەوەدا سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بدۆزنەوە و بۆ ئەوەی هەموومان بزانین لە داهاتوودا چۆن رێگە لە دووبارەبوونەوەی بگرین، ئەوا داواتان لێدەکەین کە رێگە بدەن ئەم کارە لە ژینگەیەکی بێ سیاسەتدا ئەنجام بدرێت بە جۆرێک کە زانست و تەندروستی ئامانجی لێکۆڵینەوەکە بێت، نەک تۆمەتبەخشینەوە و سیاسەت. \" هەفتەی رابردوو بڵاوکراوەی وۆڵ ستریت جێرناڵی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا پەردە لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی هەواڵگریی ئەمریکی لادەدات و ئاماژە بەوە دەکات، سێ لێکۆڵەری ڤایرۆسناسی لە تاقیگەیەکی ووهان لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ چەند جارێک سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و نیشانەی پەتای کۆرۆنا یان پەتای وەرزییان هەبووە، ئەوەش گومانەکان لەسەر ئەو تاقیگەیەی ووهان زیاد دەکەن وەکو سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.", "summary": "بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رەخنە لە مشتومڕی نێوان ئەمریکا و چین لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرێت و دەڵێت، پرۆسەکە هەمووی \"بە سیاسەت ژەهراوی کراوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/29052021", "category": "health", "summary_length": 184, "article_length": 1939, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 856}, {"article": "ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند \"ناتوانین بڵێین کۆرۆنا نەماوە. هێشتا هەڕەشەیەکی جیددییە لەسەر کەسوکار و ئازیزانمان، بۆیە رێکارە تەندروستییەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا وەکو خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت\". بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێمی کوردستاندا ئەمڕۆ ٢١٥ تووشبووی دەستنیشانکراوی کۆرۆنا هەبوون، دوێنێ ٢٣٨ تووشبوو، پێرێش ٢٢٢ تووشبووی کۆرۆنا هەبوون. لەکاتێکدا چاکبووەکان ئەمڕۆ ٢٧٢ کەس، دوێنێ ٣٠٩ کەس و پێرێش ٣٢٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. لەوبارەیەوە ئاسۆ حەوێزی گوتی \"چەند رۆژێکە ئاماری چاکبووان لە تووشبوون زیاترە، هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی رێکارەکانی خۆپارێزی و ستافی تەندروستی دەگەڕێتەوە. لە کۆبوونەوەی ٧ یان ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایش پێداچوونەوە بە رێکارەکاندا دەکرێت، بەتایبەتی قوتابخانەکان، کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە کۆبوونەوەکە بڕیاری کۆتایی لێوە دەدرێت\". هەروەها ئەمڕۆ شەش کەس و دوێنی ١١ کەس و پێرێش سێ مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی باسیشی لەوە کرد \"ئەوەی ئێمەی نیگەرانکردووە ئەوەیە کە پابەندیی هاونیشتمانیان وەکو پێویست نییە. بەهۆی ئەوەی لەبارەی ڤاکسین باس دەکرێت، ناکرێت پشتی لێبکەینەوە و پابەندی رێنماییەکان نەبین، چونکە کاریگەرییەکانی ڤاکسینەکان تەواو دیار نییە. دیارە عێراق هەشت ملیۆن ڤاکسین دەكڕێت، بەڵام ناوی کۆمپانیاکە و جۆرەکەی و بەشی هەرێمی کوردستان و ناردنی بە چەند جار دەبێت، هێشتا هیچی دیار نییە\". لە ٠١ - ٠٣ - ٢٠٢٠ ـەوە تاوەکو ئێستا (١٧ - ١٢ - ٢٠٢٠) بەگشتی ١٠١ هەزار و ١٧٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیە ٦٥ هەزار و ٨٦٤ کەس چاکبوونەتەوە و ٣١ هەزار و ٩٨٨ کەس لەژێر چارەسەردان و سێ هەزار و ٣٢٠ تووشبوویش مردوون.", "summary": "چەند رۆژێکە ژمارەی چاکبووانی کۆرۆنا لە تووشبووان زیاترن، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، رێکارە تەندروستییەکانی دژی کۆرۆنا گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و وەکو خۆیان دەمێننەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/171220202", "category": "health", "summary_length": 195, "article_length": 1658, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 756}, {"article": "د. مایکڵ رایان، بەرپرسی کارە فریاگوزارییەکانی تەندروستیی جیهانی ئێستا ئەوروپا سەنتەرێكی بڵاوبوونەوەیە بۆ ڤایرۆسەکە، دەبێت زۆر بە جیددی لە چوارچێوەی یەکیتی ئەورووپا سەیری ئەم دۆخە بکەین، ئێستا دەبینین هاتوچۆی زۆر هەیە و لەوانەیە رێکارەکان وابخوازن کە پێویستمان بە قەدەخەی هاتوچۆ بێتەوە، ئەگەر خەڵکی پابەندنەبن دەبێت جوڵەی خەڵکیش سنوورداربکەین، لەماڵ بمێنینەوە بۆ ئەوەی گەرموگوڕێ ئەم قۆناخەی ڤایرۆسەکە بوەستێنین. سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ڤایرۆسەکە مەترسیدارە و دەبێت هەمووان بەیەکەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بدەن، بەتەنیا ئەرکی حکومەت نییە و دەبێت خەڵکی بەشداربن لە کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا. د. تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بڵاوبوونەوەی تەنیا لە ئەستۆی حکومەت نییە، ئەمە ئەڕکی هەر تاکێکی کۆمەڵگەیە، نابێت دەستەوەستان بوەستین. د. تێدرۆس ئەدهانۆم دەڵێت دەبێت حکومەت ئەرکی خۆی جێبەجێبکات و خەڵکیش ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن، بۆ ئەوەی ئەم بڵاوبوونەوەیە کەمبکەینەوە، نابێت هیچ کەسێك خۆی جیابکاتەوە، دەبێت حکومەت ئەرکی خۆیان و هاووڵاتییانیش ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەکە، نابێت وازبهێنین، پاراستنی خەڵک و گروپی مەترسیدار پێویستە، بەڵام وازهێنان لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە مەترسیدارە، دەبێت کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دۆخە بەشێك بێت لە هەوڵەکانمان. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە، وڵاتان پەنا بۆ قەدەخەی هاتوچۆ دەبەنەوە و ژمارەی مردن بەو ڤایرۆسە ملیۆنێک و ١٦٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، تووشبوونیش زۆر بەخێرایی بەرەو ٤٤ ملیۆن کەس دەچێت.", "summary": "بەرپرسی کارە فریاگوزارییەکانی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت ٤٦ % ی هەموو حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردوو لە جیهاندا لە وڵاتانی ئەوروپی تۆمارکران، ئەمەش روونە کە وڵاتانی ئەوروپی نزیکەی سێیەکی تووشبووانی جیهان لەخۆدەگرن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/27102020", "category": "health", "summary_length": 223, "article_length": 1402, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 659}, {"article": "وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوی ژمارە ٢٩٧ دا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا سێ هەزار و ٦٨٧ پشکنینی کۆرۆنا کراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٥٦ کەس پۆزەتیڤ بوون. تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون: ئەو تووشبووانەی گیانیان لەدەستداوە ٤ کەسن، بەمشێوەیە: هەروەها ٢٨١ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە: ئەوانەی چارەسەر وەردەگرن: ٣١٨١٠ کەس وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە خەڵک دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەباڵخ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.", "summary": "وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا ١٥٦ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، ٤ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ٢٨١ تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/191220204", "category": "health", "summary_length": 241, "article_length": 590, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 276}, {"article": "کۆمپانیاکە هەروەها رایگەیاندووە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی حەبەکە لەسەر زیاتر لە ٢٢٠٠ کەس، دەرکەوتووە کە کاریگەریی باشی پێشانداوە بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. فایزەر رایگەیاندووە لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆرۆنا لە قۆناخە سەرەتاییەکان، بەکارهێنانی ئەو حەبە هۆکاربووە بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی خەواندنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان بە رێژەی ٨٩ %. فایزەر جەخت لەوە دەکاتەوە لە تاقیگەیەکی دیکەدا حەبەکە لە دژی جۆری ئۆمیکرۆن تاقیکراوەتەوە و \"هەر وەک ئەوەی زۆربەی شارەزایان چاوەڕوانیان دەکرد، حەبەکە لە دژی ئەو جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی پێشانداوە. \" راگەیاندنی کۆمپانیای فایزەر هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ٨٠٠ هەزار کەس. زیادبوونی مردنیش بەهۆی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەشێکی بەهۆی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی دێلتای ڤایرۆسەکە بوو کە پێش ئۆمیکرۆن بڵاوبووەوە. چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە کارگێڕیی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە مۆڵەت بە حەبی کۆمپانیای فایزەر بدات تاوەکو بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکاربهێندرێت. جگە لە حەبی کۆمپانیای فایزەر، حەبێکی دیکە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیایەکی رکابەری کۆمپانیای فایزەر بە ناوی کۆمپانیای مێرک نێردراوە بۆ کارگێڕیی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا و چاوەڕوانیی مۆڵەتە بۆ ئەوەی بە فەرمی رێگە بە بەکارهێنانی بدرێت. لێدوانەکانی فایزەر لەکاتێکدان، لە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی چەند زانکۆ و دامەزراوەیەکی ئەمریکا لەنێویاندا زانکۆی هارڤارد و نەخۆشخانەی گشتیی ماسەچوسێتس کە رۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، هەر سێ جۆرەکەی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لە ئەمریکا پەسندکراون، کاریگەرییەکی کەمیان لەسەر جۆری ئۆمیکرۆن هەیە، بەڵام پێدانی قورچکی زیادە کاریگەرییەکە زیاد دەکات.", "summary": "کۆمپانیای فایزەر رایدەگەیێنێت، ئەو حەبەی کە دروستیکردووە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرە لە دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/15122021", "category": "health", "summary_length": 122, "article_length": 1549, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 700}, {"article": "بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، شەش هەزار و ٢٤١ پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی ٧٢ کەسیان پۆزەتیڤ بوون، زۆرترینیان لە هەولێرە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک تۆمارنەکراوە. ئەمڕۆ لە عێراق چەند تووشبوویەک بە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا دەستنیشانکران، بەڵام بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراوە. ئاماری گشتیی کۆرۆناش لە سەرەتای سەرهەڵدانی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە: ملیۆنێک و ١١٩ هەزار و ١١ پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی ١٠٧ هەزار و ٤٨ کەسیان پۆزەتیڤ بوون، ١٠٢ هەزار و ٤٤٠ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٤٩٩ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، ئێستا هەزار و ١٠٩ تووشبوو لەژێر چاودێریدان. دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID ١٩ ژمارە (٣٥٥) ١. پشکنین: (٦٢٤١ پشکنینی نوێ) ٢. تووشبوو: (٧٢ تووشبووی نوێ) کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١١١٩٠١١ (٣٩٤٢٩١ هەولێر، ٢٣٠٩٦٤ سلێمانی، ٤٨٦٢٦٩ دهۆك، ٧٤٨٧ هەڵەبجە) تووشبوون ١٠٧٠٤٨ (٣٧٠١٨ هەولێر، ٣١٠٠٤ سلێمانی، ٣٥٩٢٤ دهۆك، ٣١٠٢ هەڵەبجە) چاکبوون ١٠٢٤٤٠ (٣٥٧٢٤ هەولێر، ٢٨٩٥٣ سلێمانی، ٣٤٨٠٦ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١١٠٩ (٣٦٧ هەولێر، ٣٤٩ سلێمانی، ٣٩١ دهۆك، ٢ هەڵەبجە) مردن ٣٤٩٩ (٩٢٧ هەولێر، ١٧٠٢ سلێمانی، ٧٢٧ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https:// gov. krd / coronavirus / dashboard /). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). حکومەتی هەرێمی کوردستان", "summary": "وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ٧٢ تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و هیچ تووشبوویەکیش گیانی لەدەستنەداوە، هاوکات ١٠٥ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/150220212", "category": "health", "summary_length": 237, "article_length": 1685, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 855}, {"article": "دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٥/١٢/٢٠٢١ لەمیانی سەردانێکی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: \"تاوەکو ئێستا هیچ تووشبووێکی پشتڕاستکراوی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە\". وەزیری تەندروستی گوتی: \"ئێستا لە قۆناخی چاودێریکردن و دۆزینەوەی تووشبووەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن داین، بۆ پشتڕاستکردنەوە پێویستمان بە پێداویستییەکانی تاقیگە هەیە، ئەو حاڵەتانەی کە گومانی لێدەکرێت، بە پشکنینی تاقیگەیی پشتڕاست دەکرێتەوە و دواتر بەفەرمی رایدەگەیەنین\". لە هەرێمی کوردستان، ١٨٠ سەنتەری پێدانی ڤاکسین بە هاونیشتمانیان کراوەن، ٤٥ تیمی گەڕۆکیش هەیە، لە ساڵی ٢٠٢٢ هەر فەرمانبەرێکی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە کارتی ڤاکسین یان پشکنینی PCRی هەبێت ئینجا دەتوانێت دەوامی فەرمی خۆی بکات. وەزیری تەندروستی رایگەیاند، بەڕێوەبەراتیی گشتیی تەندروستیی سۆران دەکرێتەوە و لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە. دکتۆر سامان بەرزنجی، ئاماژە بە کەمبوونی رێژەی پزیشک و فەرمانبەرانی تەندروستی و فراوانکردنی ژێرخانی مرۆیی دەکات و دەڵێت: \"بەردەوام لە شوێنی جیا بنکەی تەندروستی دەکرێتەوە، هۆڵی و نەشتەرگەری و لەدایکبوون زیاد دەکرێت، نەخۆشخانەی نوێ دەکرێتەوە، ئامێرێکی نوێ دێت، هۆڵێکی تەندروستی دەکرێتەوە، نەخۆشخانە فراوان دەکرێت، ئەمانە پێویستی بە ستافی نوێ هەیە، بەردەوامیش رێژەی کارمەندان بە هەموو ناونیشانەکان بەهۆی دابڕانی کۆتایی، مۆڵەتی بێ مووچە یان خانەنشینبوون لە کەمبوونەوە دایە\". لەبارەی هەبوونی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، وەک دکتۆر سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ دەکات، \"دۆخی دەرمان باشە، رەنگە لێرە و لەوێ کەمبوونێک هەبێت، بەڵام بە گشتی دۆخی دەرمان باشە\". لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، پڕۆژە ستراتیژییەکان لە سنووری رواندز وەستاوە، \"پڕۆژەکان دەستپێدەکاتەوە و ' ئەولەوییەت ' بۆ سیدەکانە\". وەزیری تەندروستی هۆشیاربوونی هاونیشتمانییان بە خاڵێکی گرنگی کەمبوونەوەی دەرمانی ساختە و بەسەرچوو لە بازاڕەکان ناو دەبات و دەڵێت، ئەگەر هاونیشتمانییان ئاگاداربن و لەبوونی هەر دەرمانێکی ساختە یان بەزاندنی سنووری نرخەکەی، لە رێگای سندووقەکانی سکاڵا، یان هێڵی گەرم، یان ئاگادار بکرێینەوە، ئەوا قۆرخکاری نامێنێت. دکتۆر سامان بەرزنجی هۆشداری دەدات لەبارەی کۆتایی نەهاتنی کۆرۆنا و باس لەوەدەکات، کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە، لە کۆتایی شەپۆلی سێیەم داین، کۆرۆنا بەردەوامە، لە هەموو ئەگەر و پێشبینییەکان \"رەنگە شەپۆلی چوارەم لەبەردەممان بێت\".", "summary": "وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان هیچ تووشبووێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن پشتڕاست نەکراوەتەوە، چەند گومانلێکراوێک لەژێر چاودێریدان، ئەگەر ئەنجامەکان پۆزەتیڤ بوون، رایدەگەیێنین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/251220213", "category": "health", "summary_length": 180, "article_length": 2190, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 980}, {"article": "سێ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە شارەکە هەن کە ٢٥٠ قەرەوێڵەیان تێدایە، تاوەکو ئێستاش ٢٣٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون. بڕیاردراوە بەشێک لە هۆتیل و شوێنە گەشتیارییەکان بکرێن بە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا و بەشێک لە نەخۆشەکان ببەنە ئەو شوێنانە. د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری رووبەڕووبوونەی کۆرۆنا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، \"لە سلێمانی توانامان هەیە چاودێریی چڕ بۆ ٢٥٠ کەس دابین بکەین، بەڵام ژمارەکە زیاتر بەرزببێتەوە ناتوانین وەریانگرین. بۆیە پلانمان داناوە ئەو نەخۆشانەی کە باری تەندروستییان باشترە و نیشانە سووکەکانیان هەیە و پێویستییان بە چاودێریی چڕ نییە، ببرێنە گوندی سەناریای گەشتیاری، ئەو شوێنەی پێشتر بۆ کەرەنتینەکردن دانرابوو و لەوێش تیمی پزیشکی تایبەت دانراوە بۆ چاودێریکردنیان\". ئاسا، نەخۆشخانە نوێکەی سلێمانییە کە بۆ کۆرۆنا دروستکرا و ئێستا پڕبووە لە نەخۆش، سەرپەرشتیاری دروستکردنی نەخۆشخانەکە هۆشداری لە دۆخی خراپی بەشێک لە نەخۆشەکان و مەترسی پڕبوونی نەخۆشخانەکان دەدات. ئەوان پێیان وایە دۆخەکە خەریکە لەدەست دەردەچێت. د. شەماڵ جەبار یاوەر، سەرۆکی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە باسی لەوەکرد، \"ئێمە پێشبینیمان دەکرد کە ژمارەی تووشبووەکان بەو شێوەیە بەرز ببێتەوە، چونکە وڵاتانی دراوسێ و بەغداش کە دراوسێمانە ژمارەکانی بەشێوەیەکی خراپ بەرزبووەتەوە. ئێمە هەندێک لەسنوورەکانمان لەگەڵیان کراوە بوون، بەڵام دەمانویست کارێک بکەین کە رێ لەو بەرزبوونەوە خێرایە بگرین، بەڵام نەکرا و بەهۆی بێ مووچەیی و دۆخی خراپی ئابورییەوە بێمتمانەیی لەنێوان خەڵک و حکومەت دروستبوو\". د. شەماڵ جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشخانەی ئاسا تەواو پڕبووە لە نەخۆش و \"تەندروستیی چەند تووشبوویەکیان خراپە، بەو جۆرە بڕوات دۆخی سلێمانی لەدەستدەردەچێت، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەین پابەندی ئەو قەدەخەی هاتووچۆیە بن کە بە ناچاری راگەیێندراوە\". لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٠٠ ئامێری هەناسەدانی دەستکرد هەن، ٧٠ ئامێریان لە سلێمانی و ١٠٠ ئامێریان لە هەولێر، ١٥ یان لە دهۆک، ٧ ئامێر لە هەڵەبجە و دوو ئامێریشیان لە گەرمیانە. د. شەماڵ گوتیشی تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکیان نەخستووەتە ژێر ئامێرەکە. د. بژار مووسا، گوتەبێژی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ٥٣ تووشبووی کۆرۆنایان لە نەخۆشخانەکاندا هەیە و تەندروستیی دوو کەسیان ناجێگیرە، \"بەهۆی دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەکان، ئەگەری هەیە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت\". ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٧٤٥ تووشبووی کۆرۆنا هەن، ٤٢٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیان گیانیان لەدەستداوە.", "summary": "تووشبووانی کۆرۆنا رۆژ لەدوای رۆژ لە سلێمانی زیاتر دەبن، تەنیا لە رۆژێکدا لە و شارە ١٠٠ تووشبووی نوێ تۆمارکران، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتووشدا ژمارەی هاوشێوە و زیاتریش لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان تۆمار بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/010620208", "category": "health", "summary_length": 214, "article_length": 2210, "summary_token_count": 96, "article_token_count": 1008}, {"article": "کۆمپانیای ئاوامێدیکا کار لەبواری بەرهەمهێنانی دەرمان دەکات، د. شاخەوان زاهیر، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن و پەرەپێدان لە کۆمپانیاکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەکان دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (کە ناوە زانستییەکەی \"Favipiravir\"ـە)ـیان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەرهەمهێناوە، \"یەکەم بڕی ئەو دەرمانەمان رەوانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کردووە تاوەکو دابەشی سەرجەم ناوەندەکانی چارەسەری کۆرۆنای پێ بکات\". بە گوتەی د. شاخەوان زاهیر، دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر لە حەب پێکهاتووە و هەر پاکەتێکی ٤٠ دەنکی لەنێو دایە، دوای ئەوەی ئەو دەرمانە بۆ بەرکەوتووانی کۆرۆنا لە جیهان بەکارهێنراوە، عێراق ماوەی ١٥ رۆژە ئەو دەرمانەی لە پرۆتۆکۆلی خۆی جێکردووەتەوە. \"لەگەڵ کۆمپانیای Glenmarkـی هیندستانی بە نرخێکی هەرزان ئەو حەبەمان بۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق دابینکرد. هێندەی ئاگادارین وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش لەوبەشەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی بەشی دەبێت\". د. محەممەد قادر خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەندێک دەرمان هەن دەستکەوتنیان ئاستەمە یان نرخەکانیان گرانە، ئەو دەرمانانە زیاتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە دابین دەکرێن و بەشی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، \"دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا کە یەکەم وەجبەی رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە، دیارنییە کەی بەشە دەرمانەکەی هەرێمی کوردستانمان بەدەست دەگات\". کۆمپانیای ئاوامێدیکا لە ساڵی ٢٠٠٦ ـەوە دامەزاراوە و لە ساڵی ٢٠٠٩ ـەوە دەستی بە بەرهەهێنانی دەرمان کردووە. بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن و پەرەپێدان لە کۆمپانیای دەرمانی ئاوامێدیکا دەڵێت، نزیکەی چوار مانگە کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەن و لەکۆتاییدا توانیویانە دەرمانەکە بەرهەمبهێنن. کۆمپانیای ئاوا میدیکا دەرمانەکەی بەشێوازی \"under license\" دروستکردووە، ئەوەش واتە؛ تەکنەلۆژیاکەیان لە کۆمپانیایەکی دیکە وەرگرتووە و دەرمانەکەیان دروستکردووە. د. شاخەوان کوالێتی دەرمانەکەیان بە باشتر لە کوالێتیی دەرمانە رووسییەکە دەزانێت و دەڵێت \"هاوئاهەنگیمان لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانی Glenmarkـی هیندییەوە کرد و ماددە خامەکانیان بۆ ناردین، ئێمەش دەستمان بە بەرهەمهێنان کرد\". لەبارەی نرخەکەی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن و پەرەپێدان لە کۆمپانیای ئاوامێدیکا دەڵێت، ئەو نرخەی ئەوان دایانناوە بۆ دەرمانەکە بە رێژەی نزیکەی ٤٠ % لە نرخی دەرمانی کۆمپانیا رووسییەکە هەرزانترە، \"ئەمەش وای لە حکومەتی عێراقی کرد گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیا رووسییەکە هەڵبووەشێنێتەوە و دەرمانەکە لە ئێمە بکڕێت. جیاوازیی نێوان هەردوو گرێبەستەکە بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت\". گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، دەرمانی فابیڤیر ئەگەر لەرووی کوالێتییەوە کێشەی نەبێت و لەکوالێتیی کۆنترۆڵ دەرچوو، \"هەرکات عێراق بەشی هەرێمی کوردستانی نارد، دەتوانین بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکاری بهێنین\". پارێزگاری هەولێریش سوپاسی کۆمپانیای ئاوامێدیکا دەکات بۆ ئەو هەوڵەی و دەڵێت، \"سەربەرز و خۆشحاڵین كە کۆمپانیایەکی گەورە لە هەولێر دەستکەوتێکی گەورەی بۆ شارەکەمان دەستەبەرکردووە، لەم کات و ساتەدا بەهەمهێنانی ئەمجۆرە دژە ڤایرۆسە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ شارەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی\". دەقی سوپاسنامەی پارێزگاری هەولێر سوپاس نامەیەک لە پارێزگای هەولێر بەناوی پارێزگای هەولێر، سوپاسی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لەهەولێر دەکەین کە توانییان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەکان بەسەرکەوتوویی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر\"Favipiravir\"ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید - ١٩) بەرهەمبهێنن. سەربەرز و خۆشحاڵین كە کۆمپانیایەکی گەورە لەهەولێر، دەستکەوتێکی گەورەی بۆ شارەکەمان دەستەبەر کردووە، لەم کات و ساتەدا بەهەمهێنانی ئەمجۆرە دژە ڤایرۆسە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ شارەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی، بۆیە بەناوی پارێزگای هەولێر، پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی شاری هەولێر دەکەین و سوپاس و دەستخۆشیەکی زۆریش بۆ بەڕێوەبەران و تەواوی ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان، دووپاتی دەکەینەوە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکاریانین. دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر \"Favipiravir\"ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا، لە ڕوسیا و یابان و زۆر وڵاتی دیکە تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە، ئێستاش لە پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی تەندروستی عێراق دانی پێدانراوە و بۆ چارەسەری حاڵەتی مام ناوەند و تووندی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردهێنرێت. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر", "summary": "ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ٦٤ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن و پەرەپێدان لە کۆمپانیای ئاوامێدیکاش رایدەگەیێنێت، یەکەم بڕی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیریان بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەوانە کردووە. تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، دیارنییە کەی عێراق بەشی هەرێمی کوردستان لەو دەرمانە دەنێرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/070720201", "category": "health", "summary_length": 337, "article_length": 3998, "summary_token_count": 153, "article_token_count": 1783}, {"article": "تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا کە بەدواداچوونیان بۆ تووشبووانی کۆرۆنا کردووە، هەڵسەنگاندنیان بۆ چەند تایبەتمەنییەکی ڤایرۆسەکە کردووە، بۆیان دەرکەوتووە ٨١ % ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان. توێژەرەکان کە هەڵسەنگاندنیان بۆ ٧٢ هەزار نەخۆشیی کۆرۆنا کردووە، دەرکەوتووە کە ٨٠.٩ % ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، رێژەی مردن نزیکەی لە ٢.٥ % ی هەموو حاڵەتەکان، زۆرترینی پیاوان بەرامبەر ژنان دەکوژێت، زۆربەی ئەوانەی تووشبوون تەمەنیان لەنێوان ٣٠ - ٧٩ ساڵانە. لە توێژینەوەکە چەند تایبەتمەندییەکی ڤایرۆسەکە دەرکەوتوون کە ئەمانەن: * زۆرتر تووشی ئەوانە دەبێت کە تەمەنیان لەنێوان ٣٠ - ٧٩ ساڵانە. * ٢.٣ % ی تووشبووان دەکوژێت. * بۆ بەساڵاچووان کوشندەترە. * تاوەکو تەمەنی ٣٩ ساڵان رێژەی مردن ٠.٢ % دەبێت. * رێژەی مردن ٨ % دەبێت بۆ ئەو تووشبووانەی تەمەنیان ٧٠ ساڵانە.", "summary": "سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت زۆرینەی تووشبووانی کۆرۆنا کە نزیکەی ٨١ % یانن، دۆخی تەندروستییان جێگیرە و حاڵەتەکەیان سادەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/240220204", "category": "health", "summary_length": 164, "article_length": 884, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 434}, {"article": "جەنەراڵ پۆل ئۆسترۆوسکی کە بەرپرسی بەرهەمهێنان، دابینکردن و دابەشکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە لە یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی دابینکردنی خێرای ڤاکسین رایگەیاند، تاوەکو مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ هەر کەسێك بیەوێت بە ڤاکسین بکوترێت، ئەوا ڤاکسین دابینکراوە و دەتوانرێت ئەو کارەی بۆ بکرێت. ئەو بەرپرسە ئەمریکییە گوتیشی \"بەر لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین لە سەرانسەری ئەمریکادا دابیندەکرێن\". بەگوێرەی راپرسییەکی ناوەندی گالۆپ دەرکەوتووە لە ٥٨ % ی ئەوانەی لە راپرسییەکەدا بەشداربوون، ئامادەی وەرگرتنی ڤاکسینن، لەکاتێکدا لە راپرسییەکی مانگی ٩ی ئەمساڵ ئەو رێژەیە ٥٠ % بووە\". سەبارەت بەوەی کە ئایا چ کەسێک پێش کەسانی دیکە ڤاکسینەکەی لێدەدرێت، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ٤ی کانوونی یەکەم لە پانێلێکی تایبەتی ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بە بەشداریی راوێژکار و شارەزایانی تەندروستی و کۆمەڵایەتیی ئەمریکا بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدرێت. پێشبینی دەکرێت لە پانێلەکەدا پێشنیازی ئەوە بکرێت کە سەرەتا ٢٢ ملیۆن کارمەندی کەرتی تەندروستیی ئەمریکا ڤاکسینەکەیان لێبدرێت، هاوکات لەگەڵ زیاتر لە سێ ملیۆن کەسی دیکەش لە بەساڵاچووان و ئەوانەشیان کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.", "summary": "بەرپرسی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ڤاکسین لە ئەمریکا رایگەیاند، هەر ئەمریکییەک بیەوێت بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکوترێت، لەم هاوینەدا دەتوانێت ئەو کارە ئەنجامبدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/011220209", "category": "health", "summary_length": 157, "article_length": 1086, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 484}, {"article": "لە کۆبووەنەوەکەدا ئەگەری راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ تاوتوێدەکرێت، هەروەها بڕیار لەبارەی داخستنی مزگەوت، کەنیسە، بازاڕ و هاتووچۆی نێوان شارەکان دەدرێت. بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باس لە تووندکردنەوەی سنوورەکان و کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەکرێت. نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە زیادبوونە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە بوولتەنی نیوڕۆژی تەلەڤزیۆنی رووداو رایگەیاند: لەبارەی دەوامی خوێندن و قەرەباڵخی شوێنە گشتییەکان، پێشنیازەکە دەبەنە بەردەم لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لەوێش رێکارەکان وەکو سنووردارکردنی هاتووچۆ و، تاوتوێی قەدەخەی هاتووچۆ دەکەن. هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوە کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە، لە ٢٤ کاژێری رابردوو ٨٣٩ تووشبوون و ١٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، رێژەی تووشبووان لەو کەسانەی پشکنین دەکەن ١٠ % ـە، لە کاتێکدا پێشتر ١ % بوو. بەپێی ستانداری تەندروستی لە ١٠٠ هەزار کەس دەبێت ژمارەی تووشبوون لە ٥٠ کەس کەمتر بێت. وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا: پێشبینییان دەکرد کە لە کۆتایی مانگی شووبات بگاتە زیاتر لە ١١٩ هەزار تووشبوون کە بەپێی ئامارەکان ١٢٠ هەزار تووشبوونی تێپەڕاند، هەروەها دەشڵێت: خێرایی بڵاوبوونەوە و گەیشتن بە لووتکە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، لە هەرێمی کوردستان هەموو رێکارەکان ئاسایی کرانەوە، \"بەڵام هاووڵاتیان پابەند نەدەبوون بە بەستنی دەمامک و رێکارەکانی جەژنی نەورۆزیش نەچوونە واری جێبەجێکردنەوە\"، بۆیە تووشبوون زیادی کرد. لە ١٤ ـی ئاداری ٢٠٢٠ بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان قەدەخەی هاتووچۆ بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا راگەیێندرا، لەبارەی رێکارە خۆپارێزییەکانەوە وەزیری تەندروستی رایگەیاند، رێکارەکان تووندوتۆڵتر دەکرێن، ساڵی رابردووش دواکەوتنی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەهۆی رێکارە تەندروستییەکانەوە بوون.", "summary": "دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستی و جێبەجێکردنی رێکار و رێنوێنیی نوێ کۆدەبنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/health/300320212", "category": "health", "summary_length": 184, "article_length": 1644, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 724}, {"article": "ماوەی گرێبەستی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتاییهاتووە و هێشتا هەردوولا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە، هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵیش باس لەوە دەکەن کە بارسێلۆنا بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی بەدەستییەوە دەناڵێنێت، رووبەڕووی زەحمەتییەکی زۆر دەبێتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆ، بۆیە بەرپرسانی یانەی پاریسی دەیانەوێت ئەو دۆخە بقۆزنەوە و مێسی ببەنە ریزەکانی یانەکەیان. کێشەی بارسا لەوەدایە کە ناتوانێت گرێبەستی مێسی نوێبکاتەوە، تاوەکو هەندێک لە یاریزانەکانی نەفرۆشێت، بەڵام زۆر لەو یاریزانانە بەهۆی ئەو مووچە زۆرانەی وەریدەگرن رازی نین لە یانەکە بڕۆن. بارسێلۆنا پێویستی بە دابینکردنی ١٧٠ ملیۆن پاوەند هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستی مێسی نوێ بکاتەوە بێئەوەی تووشی سەرپێچیکردن لە یاسای یاری دارایی خاوێن ببێت. میدیای ئیسپانیا، باس لەوە دەکات کە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان پەیوەندییان بە دەوروبەری مێسییەوە کردووە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مێسی بکەن و پێیڕاگەیاندوون کە ئامادەن دەستەوارەیەکی گەورە پێشکەشی لیۆ بکەن و مووچەیەکی زیاتر لەوەی بارسا پێیدەدات بۆی دابین بکەن. بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەرپرسانی یانەی پاریسی بەڵێنیان بە مێسی داوە کە هەموو داواکارییە ماددی و مەعنەوییەکانی جێبەجێبکەن، لەپێناو ئەوەی رازی بێت بچێتە ریزەکانی پاریس سانجێرمان.", "summary": "یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بڕیاریداوە بارودۆخی ئێستای لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بقۆزێتەوە و دەستەوارەیەکی گرانبەهای پێشکەش بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/040720217", "category": "sports", "summary_length": 170, "article_length": 1155, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 528}, {"article": "ئامینە ئۆزێل یان ئامینە گولشە، خانمە ئەکتەر و مۆدێلی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئێستا دووگیانە و بەمزووانە دەبنە خاوەنی منداڵی دووەمیان، هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە سکەکەی سێ مانگە و هەر لەم ساڵدا منداڵەکەیان دەبێت. ئۆزێل و ئامینە لە ساڵی ٢٠٢٠ بوونە خاوەنی یەکەم منداڵیان کە کچە و ناویان لێناوە ئێدا. ئامینە ئۆزێل قسەی دیکەی بۆ میدیاکان کردووە و دەڵێت، من و مەسعود بڕیارمانداوە ببینە خاوەنی پێنج منداڵ. ئەو خانمە لە ساڵی ٢٠١٤ بووە شاجوانی تورکیا و هەر لەو ساڵەشدا بووە بەربژێری شاجوانی جیهان، بەڕەچەڵەک تورکمانی شاری کەرکووکە و لە سوێد لەدایکبووە. ئامینە و ئۆزیل لە ساڵی ٢٠١٧ ـەوە پەیوەندییان هەیە، لە سآڵی ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئاهەنگی هاوژینییەکەیان بەڕێوەچوو.", "summary": "مەسعود ئۆزێل و ئامینە گولشە. دەبنە خاوەنی منداڵی دووەم، دوای ئەوەی هاوژینەکەی ئۆزیل رایگەیاند کە دووگیانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/300420222", "category": "sports", "summary_length": 106, "article_length": 716, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 350}, {"article": "میدیای فەرەنسا بڵاویکردەوە، یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ نەیمار لەگەڵ یانەکەیان بەردەوامبێت، بۆ ئەوەش هەنگاوەکانیان بۆ تەواوکردنی کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە چڕکردووەتەوە. بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی، ئامانجی پاریس سانجێرمان ئەوەیە، گرێبەستی نەیمار تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ نوێبکاتەوە، کاریشدەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکە بەر لە یاریی بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ نوێکردنەوەی رابگەیێندرێت، کە لە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بەو شێوەیە، تاوەکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکە تەمەنی نەیمار دەبێتە ٣٥ ساڵ. دوای سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان گوتی \" هیچ بیانوویەک نییە بۆ رۆیشتنی نەیمار و ئێمباپێ و رایگەیاند، گرێبەستی نەیمار بۆ نوێکردنەوە ئامادەیە\". هەر دوای ئەو یارییە نەیمار دڵخۆشی خۆی لە پاریس سانجێرمان دووپاتکردەوە و گوتی \" زۆر ئاسوودەم لەگەڵ یانەکە و پاریس وەک ماڵی منە\". قسەکانی سەرۆکی پاریس سانجێرمان و میدیای فەرەنسا، لەبارەی داهاتووی ئەستێرە بەرازیلییەکە لەکاتێکدان کە ماوەیەکی زۆرە ناوی ئەو یاریزانە بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەستراوەتەوە، بەتایبەت کە پێشتر یاریزانەکە بەبێ ئاماژەدان بە ناوی هیچ یانەیەک گوتبووی دەمەوێت لەگەڵ مێسی یاری بکەمەوە.", "summary": "یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەتەواوی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی، نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەکەی نزیکبووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/150420215", "category": "sports", "summary_length": 122, "article_length": 1164, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 523}, {"article": "له کۆنگره رۆژنامەڤانییەکەی بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر مانچێستەر سیتی، کە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی ٢٤ ـی پرێمەرلیگدا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، مۆرینیۆ قسەکانی بەیڵی بەدرۆخستەوە. مۆرینیۆ بە قسەکردن لەسەر بەیڵ دەستی بە کۆنفرانسەکە کرد، کە یاریزانەکە وێنەیەکی لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەی بڵاوکردبووەوە و وای نیشانداوە کە چێژ لە راهێنانی باش وەردەگرێت، سەرەڕای ئەوەی لە دوایین یارییدا دوورخراوەتەوە بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبووە. مۆرینیۆ گوتی \"پێویستە ئەم بڵاوکراوەیەی بەیڵ روونبکرێتەوە، چونکە نەگونجانێک لەنێوان ئەوەی گوتوویەتی و واقیعدا هەیە\". راهێنەری تۆتێنهام، لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"لە سەرەتای وەرزەوە هەوڵم داوە چێژ لە تایبەتمەندییەکان وەربگریم و هەموو شتێک لە ژوورە داخراوەکاندا بهێڵمەوە، بەڵام لێرەدا پێویستە دۆخەکە روون بکەمەوە، ئەو قسانەی بەیڵ ئەوە دەردەخەن کە لە راهێنانەکاندا زۆر باش بووە و ئامادەیە بۆ یاریکردن، بەڵام ئەوە راست نییە\". ئەو راهێنەرە، هەروەها گوتیشی \"دووبارەی دەکەمەوە، ئەو هەست بە باشی ناکات، داوای تیشکی کرد، کە هیچ شتێکی پیشان نەدا، بەڵام هەستی بە خراپی دەکرد، ئێمەی راهێنەرانیش بەپێچەوانەی هەستی یاریزانان کارناکەین، بۆیە ئامادە نەبوو بۆ یارییەکە\". سەبارەت بە دۆخی جەستەیی هاری کەین و ئەگەری بەشداریکردنی لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتیدا؟ مۆرینیۆ لە وەڵامدا گوتی \"پێموایە کەین دەتوانێت یاریی بکات، چونکە پێشتر ٦٠ خولەک یاریکردووە و هەستی بە هیچ ئازارێک نەکردووە\". سپێشەڵ وەن، پەسنی ئێریک لامێلای هێرشبەریشی دا و گوتی \"دووپاتیدەکەمەوە کە ڤێرژنە باشەکەی لامێلام خۆشدەوێت، ئەو لەو جۆرە یاریزانانەیە کە زۆرم خۆشدەوێن، ئەو هەمیشە ئارەزووی یاریکردن و بەرپرسیارێتی هەیە، ون نابێت، ئەو هەمیشە دەیەوێت تۆپەکە بەدەستبێنێت\".", "summary": "خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، وەڵامی پۆستێکی گاریس بەیڵی دایەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردبووەوە، هەروەها باسی دوایین پەرەسەندنەکانی چاکبوونەوەی هاری کەینی هێرشبەری لە پێکانەکەی کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130220216", "category": "sports", "summary_length": 213, "article_length": 1558, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 719}, {"article": "بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، یولیان دراکسلەر، یاریزانی ئەڵمانی و یانەی پاریس سانجێرمان لە پلانەکانی یانەی بایرن میونشندابوو و یاریزانەکە ئامادەبوو پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە بکات، لەکاتێکدا لە یانەکەدا زۆر پشتیپێنەدەستبرا. ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دوای پەیوەندیکردنی مێسی بەو یانەیە دراکسلەر بیرۆکەی خۆی گۆڕیووە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی لە یارییکردن بەردەوامبێت و ناچێتە هیچ یانەیەک. ویستی ئەو یاریزانە بۆ مانەوە لە یانەکەدا لەکاتێکدایە، پاریس سانجێرمان بیر لە دەستبەرداربوون لە چەند یاریزانێک دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەرکی ئابووی یانەکە ئاسان بکات، بۆ دابینکردنی مووچەی یاریزانان. جگە لەو یاریزانە یانەی بایرن میونشن چاوی لە گواستنەوەی یاریزانێکی دیکەی یانەی پاریس سانجێرمانە، ئەویش تیۆ کێرێر، بەرگریکاری لاوی یانەکەیە و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی. میدیای ئەڵمانیا دەڵێت \" دوای پەیوەندیکردنی سێرخیۆ رامۆس بە یانەکەوە یارییکردنی کێرێر لە پاریس سانجێرمان زۆر قورس دەبێت، بۆیە باڤارییەکان دەیانەوێت سوود لەو هەلە وەربگرن و یاریزانەکە ببەنە یانەکەیان، بۆ ئەوەشیان ئامادەن بۆ ماوەی ٣ ساڵ گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکەن \". کێرێر پێشتر بەرامبەر ٣٧ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی شالکەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان کردووە، جگە لە بایرن میونشن یانەی بایرلیڤەرکوزنیش داوای ئەو یاریزانە دەکات، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاریی بکات. هەوڵەکانی بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەکاتێکدایە، دەیڤد ئالابا، خاڤی مارتینێز و جیرۆم بواتینگ لەو یانەیە رۆیشتوون و شوێنەکانیشیان پڕنەکراوەتەوە.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، پەیوەندیکردنی لیۆنێل مێسی بە یانەی پاریس سانجێرمان، یاریزانێکی ئەو یانەیەی پەشیمانکردووەتەوە لەوەی یانەکە بەجێبهێڵێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/190820212", "category": "sports", "summary_length": 167, "article_length": 1437, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 632}, {"article": "سەڵاحەدین سیامەند لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: سوپاس بۆ خودا دوێنێ پشکنینی کۆتاییان بۆ ئەنجامدام و دەرکەوت کە نێگەتیڤە، پزیشک پێیگوتم کە لە رۆژی یەکشەممە دەتوانی بچیتەوە سەر کار و تێکەڵی خەڵک ببیت. ئەو ئەستێرەیی پێشووی تۆپی پێی هەولێر و هەڵبژاردەی لاوانی عێراق زیاتر باسی لە دۆخی نەخۆشییەکەی کرد و گوتی: تووشبوونی کۆرۆنا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، لەخوا بەزیادبێت ئەوەی من گرتبووم جۆرە سووکەکەی بوو، لە کۆتاییەکاندا هەستم بە نیشانەکانیکرد، بەڵام بەپێی ئەو پشکنینانەبێت کە بۆیانکردووم، من زیاتر لە ١٨ رۆژە تووشی ئەو ڤایرۆسە بووم، ئێستا ئیدی دەست بە ژیانی ئاسایی دەکەمەوە. سیامەند کە لە وڵآتی سوێد دەژی، باسی ئەوەشیکرد کە لە رێگەی ئەوەوە هیچ کەسێک تووشی کۆرۆنا نەبووە، چونکە لەو شارەی ئەو تێیدا گوزەر دەکات، هیچ هاوڕێ و کەسێکی نییە، تەنیا دوو کچەکەی نەبێت کە ئەوانیش زۆر باشن و تووش نەبوون. سەڵاحەدین سیامەند لە ساڵی ١٩٧٨ لە دایکبووە، یاری بۆ یانەکانی هەولێر، زەورا و زاخۆ کردووە، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی کوردستان بووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق نازناوی جامی ئاسیای ٢٠٠٠ یان بەدەستهێنا، هەروەها لە مۆندیالی لاوان گۆڵی لە تۆڕی هەڵبژاردەی کەنەدا تۆمارکردووە. سەڵاحەدین ساڵی ٢٠١٠ بە یەکجاری واز لە یاریی تۆپی پێ هێناوە و چووەتە دەرەوەی وڵات و لە سوێد دەژی.", "summary": "سەڵاحەدین سیامەند، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی کوردستان، دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئێستا دۆخی بآش بووە و دوایین پشکنینەکانی نێگەتیڤ بوون.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/180720207", "category": "sports", "summary_length": 174, "article_length": 1212, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 570}, {"article": "لە راهێنانەکانی ئەمجارەدا بەهۆی ئەوەی ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەکەیان تووشی کۆرۆنا بووە، مەشقەکان بە کۆمەڵ و بە تایبەت ئەنجامدەدران و یاریزانانیش کەمترین بەرکەوتنیان هەبوو. بەهۆی کۆرۆنای ماریانۆ، ئەو یاریزانە ٢٦ ساڵییە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە قۆناخی ١٦ ـی چامپیۆنزلیگدا بەشداریناکات کە لە یاری یەکەمیاندا بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ تووشی شکستبووبوون، هەروەها پێش دەستپێکردنی مەشقەکان سەرجەم یاریزانان و ستافی یانەکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە. لە مەشقەکانی ئەمجارەیاندا سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی یانەکە بینرا، هەرچەندە لە یاری یەکەمدا بەرامبەر مانچێستەر سیتی کارتی سووری وەرگرتووە و یاریناکات، ئەمە جگە لەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا، پیلار روبیۆی هاوژینی منداڵێکی دیکەی بوو و دوێنی نەخۆشخانەی جێهێشتووە. دوای تووشبوونی ماریانۆ بە کۆرۆنا، یاریزانە دۆمەنیکییەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، زۆر سوپاسی نامە و پاڵپشتییەکانتان دەکەم، ئێستا هەست بە باشبوون دەکەم، سوپاس بۆ خوا و خێزانەکەم و هەموو ئەوانەی لە خەمی مندا بوون، ئێستا من لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین کردووە، بەهیوام لە ماوەیەکی زوودا بگەڕێمەوە و لەگەڵ هاوڕێکانم دەست بە مەشقەکان بکەمەوە.", "summary": "یانەی ریال مەدرید بە شێوازێکی جیاواز یەکەم مەشقی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/290720201", "category": "sports", "summary_length": 126, "article_length": 1046, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 458}, {"article": "لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند: \"دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ نەیمار ئەنجامدرا، دەرکەوت لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا تووشی پێکان بووە، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریکردن بێبەش دەبێت، لەبەر ئەوە لە یاریی چوون و گەڕانەوەی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداریی بکات\". نەیمار لە یاریی قۆناخی ٢٣ی جامی فەرەنسا کە یانەکەی بەرامبەر یانەی کان یاریی دەکرد، نەیمار بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی ٦٠ی یارییەکەدا یاریگەی بەجێهێشت. \" سێشەممەی داهاتوو لە قۆناخی ١٦ی چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگەی کامپ نوو رووبەڕووی یانەی بارسێلۆنا دەبێتەوە، بۆ ئەو یارییەکە هەریەکە لە نەیمار داسیلڤا و ئانخێل دیماریا بەهۆی پێکانەوە بەشداریی ناکەن.", "summary": "یانەی پاریس سانجێرمان وادەی دوورکەوتنەوەی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی راگەیاند", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/110220217", "category": "sports", "summary_length": 84, "article_length": 658, "summary_token_count": 35, "article_token_count": 304}, {"article": "یارییەکە رۆژی پێنجشەممە لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولی عێراق، لەسەر یاریگەی فرانسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت، کە کاژێر ١٤: ٠٠ یارییەکە دەکرێت. لە پێنج یاریی رابردوودا، هەولێر تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، دوو یاریی بردووەتەوە و لە دوو یارییشدا یەکسانبووە، ئەمڕۆ چوارشەممە یانەکە دوایین یەکەی مەشقیی خۆی لەسەر یاریگەی دووەمی یانەکە ئەنجامدا، بە ئامانجی ئەوەی بەباشی بۆ یارییەکە ئامادەبن و بگەڕێنەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان.", "summary": "یانەی هەولێر دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانی یاریی رابردووی بەرامبەر یانەی نەفتی وەسەت بکاتەوە، کاتێک بەرامبەر یانەی سەماوە یارییدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0212202010", "category": "sports", "summary_length": 127, "article_length": 416, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 192}, {"article": "نەسڕی لە ماوەی یاریکردنیدا لە سیڤییا لە ژێر سەرپەرشتی خۆرخی ساوپاولی ئاستێکی نایابی پێشکێشکرد و رۆڵی گەورەی هەبوو لەوەی یانەکە لە وەرزی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ دا پلەی چوارەمی ریزبەندی لالیگا بەدەست بهێنێت. هێرشبەرە فەرەنسییە تەمەن ٣٢ ساڵییەکە کە ئێستا بۆ یانەی ئاندەرلەختی بەلجیکی یاریدەکات لە چاوپێکەوتنێکدا باسی پەیوەندییەکانی خۆی و سامپاولی کردووە و ئاشکرایکردووە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هەردووکیاندا هەبووە کە بەهیچ شێوەیەک لە پەیوەندی نێوان یاریزان و راهێنەر ناچێت. ئەو دەڵێ ئەو زیاتر هاوڕێم بوو لەوەی راهێنەرم بێت، ئەو هێندە منی خۆشدەویست کە پێی دەگووتم هەتا باش یاری بکەیت، ئاساییە ئەگەر شەوان بچێتە دیسکۆ و کهولیش بخۆیتەوە. زیاتر دەڵێ: سامپاولی پێیدەگوتم من هەموو کات پشتگیریت دەکەم، چیت پێخۆشە ئەوە بکە، رێگای هیچت لێناگرم، گرنگ ئەوەیە باش یاری بکەیت، من تەنیا ئەوەم لە تۆ دەوێت لە یارییەکاندا باش دەربکەویت. نەسڕی زیاتر دەڵێ جارێک توانای یاریکردنم نەبوو، بێتاقەت بووم و دەمویست بچمەوە بۆ فەرەنسا بۆ بینینی ماڵباتەکەم، سامپاولی پێیگوتم ئاساییە بڕۆرەوە. من چاودێری سەگەکەت دەکەم و ئاگام لە ماڵەکەت دەبێت تا دێیتەوە. ئەو وەرزە باشەی نەسڕی لەگەڵ سیڤییادا دەستپێکرد بەپێکان و سزایەکی قورس کۆتاییهات، ئەمەش پاشئەوەی لە کاتی چارەسەرکردنی پێکانێکیدا لە ئەمریکا بەهەڵە دەرمانی وزەبەخشی درایە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی ١٨ مانگ لە یاریکردن راگیرا. نەسڕی دەڵێ ئەوکات ئەو رووداوە زۆر بێئومێدی کردم، نەمدەویست جارێکی دیکە یاری بکەمەوە، بە سامپاولیم گوت وازم لێبهێنێت لە یانەکە بڕۆم، بەڵام ئەو حەزیدەکرد لەگەڵ یانەکە بەردەوام بم.", "summary": "سەمیر نەسڕی یاریزانی پێشوو یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی و سیڤییا پەیوەندی خۆی و خۆرخی سامپاولی راهێنەری پێشووی یانەی سیڤییای بە هاوڕێیەتی ناوبرد و ئاشکرایکرد ئەوکاتەی هەرووکیان لە سیڤییا بوون، ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە ئازادییەکی زۆری داوەتێ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/070520204", "category": "sports", "summary_length": 247, "article_length": 1420, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 650}, {"article": "دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، تۆماس تۆخێل گوتی: \"ناتوانم خەیالی دەرفەتی باشتر لەم هەلەی چێڵسی بکەم، کە بۆم هاتووەتەپێش، کە بتوانم بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە ماوەی گرێبەستەکەم درێژ بکەمەوە. من سوپاسگوزارم بۆ ئەم ئەزموونە و خۆشحاڵ دەبم وەکو ئەندامێکی خێزانی یانەی چێڵسی لەندەنی بمێنمەوە\". ئەو راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەوەشی گوت: \"هێشتا کاری زیاتر ماوە ئەنجامی بدەین، بە تەماح و چاوەڕوانییەکی گەورەوە چاوەڕێی هەنگاوەکانی داهاتوومان دەکەین\". سەبارەت بە ماوەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تۆخێل، مارینا گرانۆڤێسکا بەڕێوبەری وەرزشیی یانەی چێڵسی گوتی: \"کاتێک لە مانگی یەکی ئەمساڵ تۆماس تۆخێل پەیوەندی بە ئێمەوە کرد، هێشتا یاریی زۆر مابوو، بۆ ئەوەی لە ناوخۆ و ئەوروپا ململانێی لەسەر بکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەورە، بە نەرمونیانی چووە ژوورەوەی یانەکە و یەکسەر بووە بەشێکی تەواو دانەبڕاوی خانەوادەی چێڵسی\". مارینا دەشڵێت: \"گەڕانەوەمان بۆ بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی ریزبەندی زۆر گرنگ بوو، بەڵام بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ بۆ ئێمە گەیشتن بوو بە لووتکەی بەختەوەری\". ئەو خانمە لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد: \"ئاشکرایە کە ئێمە زۆر دڵخۆشین کە تۆخێل دوو ساڵی دیکەشی بۆ ماوەی مانەوەی لە یانەکە درێژ کردەوە، هەروەها ئێمە لە داهاتوودا چاوەڕێی دەستکەوتی زیاتر دەکەین\". لە وەرزی رابردوو تۆماس تۆخێل وەکو شوێنگرەوەی فرانک لامپارد بووە راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی، توانی پلەی چوارەم بۆ چێڵسی دەستبەر بکات، کە گەرەنتی بەشداریکردنی یانە لەندەنییەکە بوو لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، هەروەها توانی نازناوی چامپیۆنزلیگیش بۆ یانەی چێڵسی بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە فایناڵ بە گۆڵێکی بێوەڵام بەسەر مانچێستەر سیتی ئینگلیزیی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.", "summary": "یانەی چێڵسی دوو ساڵی دیکە ماوەی گرێبەستی تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانەکەی درێژکردەوە، هەروەها ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/040620216", "category": "sports", "summary_length": 144, "article_length": 1518, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 717}, {"article": "یارییەکە لە گێمی دووەمەوە دەستپێدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی رۆژی ١٩ ـی شوبات بەهۆی رەگەزپەرستیی هاندەرانی رایۆ ڤایکانۆ بەرامبەر رۆمان زوزولیای یاریزانی ئەلباسێتییەوە راگیرا. یارییەکە گێمی یەکەمی لێکراوە و یاریزانێکی ئەلباسێتی دەرکراوە، ئەمڕۆ بە تەواوکردنی گێمی دووەمی یارییەکە، تۆپی پێ لە ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوە. هەردوو یانە دوایین مەشق و ئامادەکارییان ئەنجامداوە، ئامادەن بۆ ئەوەی ئەمشەو کاژێر ٢٢: ٠٠ رووبەڕووی یەکببنەوە. رایۆ ڤایکانۆ ئێستا لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکە ٤٠ خاڵی هەیە و ئەلباسێتی بە ٣٥ خاڵ لە پلەی هەژدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە. سبەی بەشێوەیەکی فەرمی یارییەکانی لالیگاش، بە یاریی هەردوو یانەی سێڤییا و ریال بێتیس دەستپێدەکاتەوە.", "summary": "ئەمڕۆ دوای سێ مانگ وەستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یەکەم یاریی تۆپی پێ لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەی رایۆ ڤایکانۆ و ئەلباسێتی لە خولی پلە دووی ئیسپانیا بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/10062020", "category": "sports", "summary_length": 185, "article_length": 643, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 301}, {"article": "رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، بوفۆن دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا جارێکی دیکە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت، ئەگەر یانەیەکە هەبێت لە نێو ئیتاڵیا یاخود دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەو گۆڵپارێزە ئامادەیە پەیوەندییان پێوە بکات. بوفۆنی ٤٣ ساڵان بەوە رازی نەبووە کە تەنیا ١٠ یاری لەم وەرزەدا ئەنجامبدات، هەرچەندە لە سەرەتای گەڕانەوەی بۆ یوڤێ بە مەرجی ئەوەی تەنیا لە چەند یارییەکی دیاریکراودا بەشداردەبێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکرا، بەڵام پێناچێت بوفۆن بەم مەرجە رازیبێت و خانمە پیرەکە جێدەهێڵێت. بڕیاری کۆتایی بوفۆن سەبارەت بە رۆشتنەکەی لە مانگی داهاتوودا دەبێت، بەڵام وێستگەی داهاتووی دیارنییە، ئەگەر هیچ یانەیەکیش نەبوو گرێبەست لەگەڵ بوفۆن واژۆبکات، ئەوا ئەو گۆڵپارێزە ئیتاڵییە بە ناچاری وازهێنان لە تۆپی پێ رادەگەیەنێت. پێشتر بوفۆن بۆ ماوەی شەش وەرز لە یانەی پارما یاریکردووە و دواتر ماوەی ١٧ ساڵ لە یوڤێ گۆڵپارێز بووە، لە ساڵی ٢٠١٨ دا پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردو ئێستاش بە گرێبەستی تەنیا ساڵێک گەڕاوەتەوە یوڤێ.", "summary": "جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتوس بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/290320214", "category": "sports", "summary_length": 75, "article_length": 912, "summary_token_count": 38, "article_token_count": 440}, {"article": "ئەم پڕۆژەی زنجیرە کتێبە لە لایەن راگەیاندنی یانەی هەولێرەوە ماوەی چوار ساڵە کاری لەسەر دەکرێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکەم کتێب بڵاودەکرێتەوە. بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبەکانەوە کە خۆی ئامادەیکردوون، گوتی \"کتێبی یەکەم تایبەتە بە تیپی تۆپی پێی یانەکەمان، کە زانیاری وورد لەسەر دەستکەوت و یارییەکان لەگەڵ بەشدارییەکانی دەرەوە و پێکهاتەی راهێنەر و یاریزانانمانی تێدایە، هەروەها باسی گۆڵکاری مێژووی کراوە\". کاری پێداچوونەوەی زمانەوانی ئەم زنجیرە کتێبە لەلایەن مامەیارە ئەحمەدی رۆژنامەنووسیی وەرزشی دەکرێت. رەمزی زیاتر روونیکردەوە \"لە کتێبەکانی دیکەماندا باسی هەموو تیپەکان و دەسکەوت و وەرزشوانانی یانەکەمان دەکەین، دکتۆر عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانە تەواو پاڵپشتیم دەکات\". یانەی وەرزشیی هەولێر لە ١٩٦٨ دامەزراوە، خاوەن چوار نازناوی خولی یانە نایابەکانی عێراقە و دووجاریش پلەی دووەمی لە جامی یەکێتیی یانەکانی ئاسیا بەدەستهێناوە.", "summary": "رێبین رەمزی، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕیی میدیایی رووداو رایگەیاند، ئامادەکاریی دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک کتێبی مێژوویی لەسەر یانەی وەرزشیی هەولێر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/310820205", "category": "sports", "summary_length": 186, "article_length": 856, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 378}, {"article": "سەرەڕای ئەوەی مێسی لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لەگەڵ بارسێلۆنا هەموو دەستکەوتەکانی بەدەستهێناوە و ٦ باڵۆن دۆری بردووەتەوە، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هیچ نازناوێکی نەبردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیسێنتی دێل بۆسکی کە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٠ ـی باشووری ئەفریقا، سوورە لەسەر ئەوەی مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە. ڤیسێنتی دێل بۆسکی، دەڵێت \"کەس وەک مێسی نییە، هیچ یاریزانێک ناتوانێت وەک ئەو یاری بە تۆپ بکات و لای خۆی بهێڵێتەوە، ئەو باشترینی هەموو سەردەمەکانە\". سەبارەت بە بەراوردی نێوان مێسی و دییگۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینیش؟ دێل بۆسکی گوتی \"لیۆ میراتگرێکی گەورەی مارادۆنایە، بەڵام من پێموایە ئەوە بەڕاستی پێش مارادۆناش کەوتووە\". ڤیسێنتی دێل بۆسکی، لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێک وەک مێسی نەبووە و گوتی \"مێسی باشترین یاریزانی مێژووە، بەڵام لەوانەیە لە داهاتوودا یاریزانێکی دیکە بێت و ریکۆردەکانی مێسی بشکێنێت\".", "summary": "ڤیسێنتی دێل بۆسکی، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید، دووپاتیکردەوە کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/100820205", "category": "sports", "summary_length": 162, "article_length": 915, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 428}, {"article": "لە یارییەکی دواخراوی گەڕی ١٨ ـی پرێمەرلیگدا، لیڤەرپوول میوانداری یانەی بێرنلی کرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر پێیدۆڕا. هەر لە سەرەتاوە لیڤەرپوول بە هەموو هێزییەوە گوشاری کردە سەر گۆڵی میوانەکەی، بەڵام بێرنلی بە هەموو یاریزانەکانییەوە بەرگرییەکی پتەوی دەکرد و نەیانهێشت رێدز تۆڕی گۆڵەکەیان بهەژێنێت، تاوەکو لە خولەکی ٨٣ لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرا و ئاشلی بارنز، گۆڵی بردنەوەی بۆ بێرنلی بەدەستهێنا. بێرنلی دوای سێ ساڵ و ٢٧٣ رۆژ کۆتایی بە زنجیرە نەدۆڕاندنەکانی رێدز لەسەر یاریگەکەی هێنا، کە ٦٨ یاری پرێمەرلیگ بوو بەسەریەکەوە لەنێو ئانفێڵدا تووشی شکست نەبووبوو، کە دوایینجار لە نیسانی ٢٠١٧ بە ئەنجامی ١ - ٣ بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕابوو. بەم شکستە لیڤەرپوولی خاوەن ٣٤ خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتدی پێشەنگی بووە ٦ خاڵ. بێرنلیش بووە خاوەنی ١٩ خاڵ و لە پلەی حەڤدەمەوە چووە پلەی شانزدەهەم.", "summary": "یانەی لیڤەرپوول دواجار لەنێو یاریگەی ئانفێڵددا تووشی شکست بوو، کە زۆر لەمێژە لە پرێمەرلیگدا لەنێو یاریگەی خۆی نەدۆڕاوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/220120211", "category": "sports", "summary_length": 119, "article_length": 823, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 383}, {"article": "پەیوەندیکردنی ئۆزێل بە یانەی فینارباخچەی تورکییەوە، بووە جێگەی بایەخی میدیای تورکیا، کە چەند رۆژێک مانشیتی سەرەکی رۆژنامە و سۆشیال میدیای ئەو وڵاتە بووە، ئەمەش زۆر لە سیاسەتمەدار و چاودێرانی ئەو وڵاتەی تووڕەکرد، کە پێیانوایە کەسێک دەستبەرداری وڵاتینامەی وڵاتەکەی بێت، شایەنی ئەو هەموو بایەخ پێدانە نییە. راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە تورکیا دەڵێن \"ئەوکاتەی ئەو فڕۆکەیەی ئۆزێلی تێدابوو دەستی بە فڕین کرد لە لەندەنەوە بەرەو ئیستەنبوول، زیاتر لە ٣٧٠ هەزار کەس چاودێری ئاراستەی فڕۆکەکەیان دەکرد، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە گەیشتنی ئۆزێل بۆ تورکیا\". چاودێرانی سیاسی، پێیانوایە ئەم گەورەکردنەی ئەو یاریزانە و هاتنی بۆ یانەیەک کە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا هاندەریەتی، رەهەندێکی سیاسی لەپشتەوەیە، لە کاتێکدا نەدەبووایە ئەوەندە بایەخ بە یاریزانێک بدرێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستبەرداری وڵاتینامەی تورکی بووە، کاتێک بڕیاریدا هەڵبژاردەی نیشتیمانیی تورکیا رەتبکاتەوە و یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئەڵمانیا بکات. ئەوان دەڵێن \"دەستەڵاتدارانی تورکیا دەیانەوێت پاڵەوانێکی نەتەوەیی خەیاڵی دروستبکەن، کە لە بنەڕەتدا شایەنی ئەوە نییە\". ئەمە لە کاتێکدایە، کە یانە تورکییەکە پارەیەکی زۆر لە گرێبەستی ئۆزێل خەرجکردووە، ئەگەرچی بە هاتنی ئۆزێل بڕی فرۆشەکانی بە رێژەی ٧ % زیادیکردووە. راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، دەڵێن \"دوو کەس گوشاریان خستووەتە سەر ئۆزێل بۆ جێهێشتنی پرێمەرلیگ و پەیوەندیکردن بە خولی تورکیاوە، کە ئۆزێل ناتوانێت قسەیان رەتبکاتەوە، ئەوانیش رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا و ئامینە گوڵشەی هاوژینی ئۆزێلن\". ئەردۆغان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئۆزێل هەیە و ئەوکاتەی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە، سەرۆککۆماری تورکیا پشتگیری لێکرد و لە ئیستەنبووڵ پێشوازی لێکرد، هەروەها رۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ کاتێک ئاهەنگی هاوسەرگیری ئۆزێل و ئامینە لە هۆتێلێکی شاری ئیستەنبووڵ لە ناوچەی بێشیکتاش بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوژینەکەی، بەشدارییان لە زەماوەندەکەدا کرد، ئەردۆغان بووە شاهێدی مارەبڕین و ماوەی کاژێرێک لە زەماوەندەکە مایەوە.", "summary": "زۆر لە چاودێرانی سیاسی تورک، رەخنە لە یانەی فینارباخچە و میدیای تورکیا دەگرن، بەهۆی گرێبەستکردن لەگەڵ مەسعود ئۆزێلی یاریزانی ئەڵمانی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/250120217", "category": "sports", "summary_length": 133, "article_length": 1830, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 883}, {"article": "لە یاریی دێربیی مەدریددا هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بەهەموو هێزەوە و ریال مەدریدیش بەپێکهاتەی یەدەگەوە چووە نێو یاریگە، بەتایبەت کە پێشتر نازناوی خولەکەی یەکلاکردووەتەوە. رۆخی بلانکۆس سوودی لە یاریی نەکردنی ئەستێرەکانی یانەی شاهانە وەرگرت، هەر زوو گوشارەکانی بۆ سەر گۆڵی یانەکە دەستپێکرد و لە خولەکی ٣٥ لێدانێکی سزای بۆ هەژماکرا. یانیک کاراسکۆ سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، کە ئەمە دووەم گۆڵی یاریزانەکەیە بەرامبەر ریال مەدرید. لە خولەکی کۆتایی نیوەی یەکەمدا ریال مەدرید نزیکبوو ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، بەڵام یان ئۆبلاک رێگریی لە لوکا یۆڤیچ کرد. لەنیوەی دووەمدا هەوڵەکانی هەردوولا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەردەوامبوون، ریال مەدرید دوای چەند گۆڕانکارییەک نزیکبوو ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، بەڵام هیچ یەکێک لە هەردوو یانە سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتاییهات. دوای ئەنجامدانی ٥ یاری لە یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر ریال مەدرید ئەمە یەکەمجارە، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یانەی شاهانە دەباتەوە، لەکاتێکدا پێشتر یارییەکی دۆڕاندبوو و ٣ جار یەکسانبووبوون. بەبردنەوەی یارییەکە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پلەی چوارەمی ریزبەندی لالیگا بووە خاوەنی ٦٤ خاڵ و هەنگاوێکی گرنگ لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ نزیکبووەوە، ریال مەدرید پاڵەوانی خولەکەیە و ژمارەی خاڵەکانی لە ٨١ خاڵ وەستا.", "summary": "یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ یەکەمجار لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ، لە ریال مەدریدی بردەوە و هەنگاوێکی دیکە لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو نزیکبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/09052022", "category": "sports", "summary_length": 158, "article_length": 1281, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 579}, {"article": "لە تیپی پەنابەرانی ئۆڵیمپیدا ٢٩ وەرزشوان دەیانەوێت شوێنپەنجەیان لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادی ٢٠٢٠ ـی تۆکیۆدا دیاربێت، کە وەرزشوانێکی کوردیش یەکێکە لە یاریزانانی ئەو تیپە. ئارام مەحموود، کە یاریزانێکی بادمنتۆنی کوردە لە سووریا، لەنێوان ئەو ٢٩ وەرزشکارەدایە کە لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ وەک بەشێک لە تیپی پەنابەرانی ئۆڵیمپی بەشداری دەکات، بەڵام ئارام یەکەم یاری خۆی بە جۆناتان کریستیتێی یاریزانی ئێندۆنیزی دۆڕاند، بە دوو گێمی بێبەرامبەر ٢١ - ٨ و ٢١ - ١٤. ئارام دووەم یاریی خۆی رۆژی دووشەممە ٢٦ ـی ٧ بەرامبەر لو کین یاوی یاریزانی سەنگاپوورا دەکات. ئارام مەحموود، بەر لەوەی یەکەم یاریی خۆی لە ئۆڵیمپیاددا ئەنجام بدات، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، گوتی \"من بە باشترین شێوە خۆم بۆ ئۆڵیمپیاد ئامادەکردووە و بە ورەیەکی بەرزەوە بەشداری لە کێبرکێکاندا دەکەم، چاوم لەوەیە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم و ئەنجامێکی باش بەدەستبێنم\". ئەو لە درێژەی لێدوانیدا بۆ رووداو، گوتی \"دەمانەوێت لەگەڵ تیپی پەنابەران ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی هیوایەک بە هەموو پەنابەرانی جیهان بدەین\". ئارام مەحموودی یاریزانی کوردی بادمنتۆن، تەمەنی ٢٤ ساڵە، کە ئەستێرەیەکی بادمنتۆنی دیاربوو لە سوریا، پێشتر بۆ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە یاریکردووە، بەرلەوەی بەناچاری و لە ترسی دۆخی سیاسی و جەنگ ئەو وڵاتە جێبهێڵێت و بەرەو هۆڵەندا بڕوات، هەروەها بۆ ئەوەی لە وڵاتێکی ئارامدا درێژە بە خوێندن و راهێنانەکانی بدات. ئارام مەحموود، لە هۆڵەندا دەژیت و یاری بۆ یانەی ئەلمێرای هۆڵەندی دەکات، کە بە قسەی خۆی یانەکەی یارمەتی داوە ئارام لە ژیانێکی نوێی ئارام و جێگیردا بژیت، ئەوەش دەرفەتی ئەوەی پێداوە چاوی بە هاوڕێی نوێ بکەوێت و ئاواتە وەرزشییەکانی زیندوو بکاتەوە. ئەو وەرزشوانە کوردە، توانی نازناوی پاڵەوانێتی ریگا ٢٠١٩ بباتەوە، کە بەشێکە لە پاڵەوانێتی یەکێتیی بادمنتۆنی جیهانی، بەمدواییانەش گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی بادمنتۆنی ٢٠٢١ ـی نەمسای کراوە. ئەندامانی تیپی پەنابەران لە لایەن لیژنەی ئۆڵیمپی نێودەوڵەتییەوە دەستنیشانکراون، کە نوێنەرایەتی ١١ وڵات دەکەن و لە ١٢ وەرزشی جیاوازدا کێبڕکێ دەکەن. ئەو وەرزشوانانە، کە چەندین ساڵە راهێنان دەکەن، هەوڵدەدەن لە تۆکیۆ چەندین دەستکەوەتی تاکەکەسی بەدەستبێنن و لەهەمانکاتدا سەرنجەکان بۆ نەهامەتی زیاتر لە ٨٠ ملیۆن ئاوارەی بەزۆر لە سەرتاسەری جیهاندا رابکێشن، هەروەها هەوڵدەدەن هێزی وەرزش لە گۆڕینی ژیانی خەڵک بۆ باشتر نیشان بدەن. یارییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ له ٢٣ ـی ئەم مانگە دەستیانپێکردووە و تاوەکو ٨ ـی مانگی هەشت بەردەوام دەبن.", "summary": "ئارام مەحموود، یاریزانی بادمنتۆنی کورد، یەکەم یاریی خۆی لە ئۆڵیمپیادی ٢٠٢٠ ـی تۆکیۆدا دۆڕاند، ئەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت \"دەمانەوێت لەگەڵ تیپی پەنابەران ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی هیوایەک بە هەموو پەنابەرانی جیهان بدەین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/240720216", "category": "sports", "summary_length": 234, "article_length": 2264, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 1074}, {"article": "یەکێتییەکە دوایین کۆبوونەوەی خۆی لە بەغدا ئەنجامدا، بڕیار لەسەر ئەوە درا یارییەکانی قۆناخی چوارگۆشەی زێرین ئەنجامنەدرێت بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر بۆیە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە لە وەرزی ئەمساڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و هیچ یارییەکی نەدۆڕاند، وەک یانەی پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵ دەست نیشانکرا. دوو لە یاریزانانی تیپی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی جاری دووەمە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی نازناوی خولی بالەی یانەی نایابەکانی عێراق بەدەست دەهێنێت. عەلی تەها، کاپتنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند \" دڵمان زۆر خۆشە بە نازناوەکە، لەبەرئەوەی وەرزی ئەمساڵ شایستەی ئەو دەسکەوتە بووین، ئەمە پێشکەشە بە هەموو وەرزشوانانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان\". لە شاری سلێمانی تا ئێستا ٣٧٥٨ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن فەرمانگەی تەندروستییەوە تۆمارکراون، رێژەی توشبووانیش روو لە بەرزبوونەوەیە. تەها زیاتر گوتی \"ئێمە بیر لە نوێکردنەوە و بەهێزترکردنی پێکهاتەکەمان دەکەینەوە بۆ وەرزی داهاتوو، هەر کاتێک مەترسی کۆرۆنا نەما، ئەوکات دەست بە راهێنان دەکەین، لەبەرئەوەی بەشداریکردنمان هەیە لە جامی یانەکانی ئاسیا\".", "summary": "یەکێتیی ناوەندی بالەی عێراق، بڕیاریدا نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق بداتە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، لەبەرئەوەی دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناخی بژاردە پێشمەرگەی سلێمانی پێشەنگ بوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2706202014", "category": "sports", "summary_length": 205, "article_length": 1039, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 448}, {"article": "دوای ئەوەی بەشێوەیەکی ناچاوەڕوانکراو کارگێڕیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، تۆماس توخێلی راهێنەری ئەڵمانی لەسەرکارلادا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ جێگەی دەگرێتەوە، کە دوای رۆیشتنی لە تۆتێنهام لە ماڵەوە دانیشتووە و پێشتر رایگەیاندووە کە ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ بواری راهێنان. لە پێشهاتێکی نوێدا، رۆژنامەکانی فەرەنسا باسی سوپرایزێک دەکەن و دەڵێن \"ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بێجگە لەوەی دەبێتە راهێنەری پاریس سانجێرمان، هەوڵدەدات لەگەڵ خۆیدا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینیی یانەی بارسێلۆنا بباتە ئەو یانەیە\". ماوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسا لە هاوینی ٢٠٢١ کۆتایی دێت، بەڵام بەپێی بەندێکی نێو گرێبەستەکە، مێسی دوای چەند رۆژێکی دیکە دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و دەتوانێت لەگەڵ یانەیەکی دیکە دانوستان بکات و لە هاویندا بچێتە ریزەکانی. هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش، دەڵێن \"یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ لیۆ بکات\". کە بێگومان ئەگەر مێسی بەخۆڕایی بچێتە ئەو یانەیە، بۆی هەیە مووچەیەکی زیاتر لەوەی ئێستا وەربگرێت، کە ساڵانە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لە بارسێلۆنا وەردەگرێت. رۆژنامەکانی فەرەنسا، دەڵێن \"پۆچێتینۆ قسەی لەگەڵ مێسی کردووە و هانی داوە بچێتە پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی پێکەوە هەوڵبدەن نازناوەکان بۆ یانەی پاریسی بەدەستبێنن\".", "summary": "رۆژنامەکانی فەرەنسا، باس لە سوپرایزێکی گەورە دەکەن و دەڵێن \"ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی دەبێتە راهێنەری پاریس سانجێرمان و هەوڵدەدات لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانییەکەی لەگەڵ خۆیدا بباتە یانەی پاریسی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/261220206", "category": "sports", "summary_length": 205, "article_length": 1181, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 558}, {"article": "رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، مانچێستەر یونایتد دەستەوارەیەکی گەورەی بەرامبەر ٤٠ ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی رافایێل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکات. گرێبەستی ڤاران لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا یانەی شاهانە هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ یاریزانەکە نەکردووە و ئەگەری هەیە لە گواستنەوەی هاوینەدا یاریزانە فەرەنسییەکە بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات. مانچێستەر یونایتد ئامانجیەتی بۆ وەرزی داهاتوو بە گواستنەوەی ڤاران، دووانەیەکی بەهێزی بەرگری لەگەڵ هاری ماگوایەر لە تیپەکەدا دروستبکەن، بەتایبەت دوای دابەزینی ئاستی ڤیکتۆر لیندلۆڤ و ئێریک بایلی. ڤاران تاکە یاریزان نییە کە ئەگەری رۆیشتنی لە ریال مەدرید هەیە، کە تاوەکو ئێستا سێرخیۆ رامۆسیش گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە و ئەویشیان گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت. رافایێل ڤاران، لە دوایین دوو ساڵدا نەیتوانیوە ئاستێکی باش لەگەڵ ریال مەدرید پێشکەش بکات و زۆرجار بە هەڵەکانی ئەو یانەی شاهانە خاڵی گرنگی لەدەستداوە، هەر بۆیەش بەمدواییە دەنگۆی ئەوە زۆر بووە کە یاریزانەکە دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە و تەنانەت باس لەوە دەکرێت کە بەرپرسانی ریال مەدریدیش وەک جاران تووند نین لەسەر هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ڤاران.", "summary": "یانەی مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی یانەی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا بیباتە ریزەکانی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/150520214", "category": "sports", "summary_length": 119, "article_length": 1159, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 520}, {"article": "لە گەڕی ٣٦ ـی لالیگادا یانەی ریال مەدرید دەبێتە میوانی یانەی گرانادا یارییەکەش کاژێر ٢٣: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە یاری یەکەمیشدا ریال مەدرید بە دوو گۆڵی بێوەڵام براوە بووە. لەدەستدانی خاڵ بۆ ریال مەدرید کارەساتە و لە بەدەستهێنانی نازناوی نازناوی لالیگای ئەمساڵ دووریدەخاتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدریدی رکابەری بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ریال سۆسیدادی بردووەتەوە و پێشەنگی خولی قایمتر کردووە، ریال مەدریدیش بە بردنەوەی ئەم یارییە جیاوازی خاڵەکان بۆ دوو خاڵ کەمدەکاتەوە، دۆڕان یان یەکسانبوونیشی بە ئەگەرێکی زۆر نازناوی ئەم وەرزە دەبەخشێتەوە ئاتلێتیکۆی هاوشاری. لەم یارییەدا ریال مەدرید تا رادەیەکی زۆر ئەرکی ئاسانە بەهۆی ئەوەی ١٠ یاریزانی یانەی رکابەری یاریناکەن، یەکێکیان تووشی کۆرۆنا بووە و ٩ یاریزانەکەی دیکەش پێکانیان هەیە، لەنێو ئەو یاریزانانەشدا رۆبێرتۆ سۆڵدادۆ و خیسۆس ڤایێخۆ هەن کە هەردووکیان یاریزانی پێشووی ریال مەدرید بوو. لە لۆس گالاکتیکۆسیش شەش یاریزان یاریناکەن و سەرجەمیان پێکانیان هەیە، ئەوانیش سێرخیۆ رامۆس، مارسێلۆ، ڤاران، دانی کارڤاخال، لوکاس ڤاسکێز و فێرلاند مێندین.", "summary": "ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید یەکێک لە سێ یارییە چارەنووسسازەکەی خۆی لە لالیگادا ئەنجامدەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130520211", "category": "sports", "summary_length": 87, "article_length": 1010, "summary_token_count": 40, "article_token_count": 460}, {"article": "سێرجینیۆ دێست لە یاریی یانەکەیدا بەرامبەر گاڵاتەسەرای، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی یۆرۆپالیگدا تووشی پێکانبووە، پێکانەکەشی لە رانی چەپیدایە، بەو هۆیەشەوە یاریزانەکە لە هەڵبژاردەی ئەمریکا دوورخرایەوە. رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت \" ئەمڕۆ پشکنین بۆ دێست دەکرێت، بۆ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە و جۆری پێکانەکەی بەتەواوی دەربکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زەحمەتە یاریزانەکە بتوانێت لە یاریی کلاسیکۆدا بەرامبەر یانەی ریال مەدرید یاریی بکات. \" لەلایەکی دیکەوە جیرارد پیکێ، بەهەمان شێوە و لە هەمان یارییدا تووشی پێکانبووە، هەرچەند چاڤی هێرناندێز دوای یارییەکە گوتی \" پیکێ پێی راگەیاندووە، کە بارودۆخی باشە، بەڵام میدیای ئیسپانیا دەڵێت \" ئەو یاریزانەش لە قاچی چەپیدا تووشی پێکانبووە و زەحمەتە بەشداری لە کلاسیکۆدا بکات، هەرچەند هێشتا بەتەواوی یەکلانەبووەتەوە. \" لەبارەی کلاسیکۆوە چاڤی هێرناندێز دەڵێت \" ئێمە ماوەیەکی زۆرە نەدۆڕاوین، بە ورەیەکی بەرزەوە دەچینە مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ، دەزانین یارییەکە زەحمەتە، بەڵام ئامانجمان بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشە. \" رۆژی یەکشەممە لە رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیادا، کاژێر ٢٣: ٠٠ هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریی کلاسیکۆدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.", "summary": "ئەگەری هەیە یانەی بارسێلۆنا لە یاریی کلاسیکۆی رۆژی یەکشەممەدا کە لە گەڕی ٢٩ ـی لالیگادا دەکرێت، لە تواناکانی دوو یاریزانی بێبەش ببێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/180320223", "category": "sports", "summary_length": 133, "article_length": 1105, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 520}, {"article": "ئاتالانتا لە یاریگای خۆیدا، پێشوازی لە کالیاری کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە. لە گێمی یەکەمدا و دوای تێپەڕینی تەنیا حەوت خولەک لویس مۆریێل گۆڵی یەکەمی بۆ ئاتالانتا تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی ٢٤ دا دیێگۆ گۆدین ئەنجامەکەی بۆ کالیاری راستکردەوە، یاریزانانی ئاتالانتا دوای ئەم گۆڵە بەخۆکەوتن و هەر لەم گێمەدا سێ گۆڵیان تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی ٢٩، ٣٧ و ٤٢ دا بوو لە رێگەی یاریزانان، ئالیخاندرۆ گۆمێز، ماریۆ پاسالیچ و دوڤان زاپاتاوە تۆمارکران. لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٥٢ دا جواو پێدرۆ ئەنجامەکەی بۆ کالیاری کەمکردەوە، لە خولەکی ٨١ شدا سام لامەرز گۆڵی پێنجەم و کۆتایی یارییەکەی تۆمارکرد. ئێستا ئاتالانتا لە سێ یاریدا سێ بردنەوەی هەیە و ١٣ گۆڵیشی تۆمارکردووە. یانەی بێنێڤێنتۆ بە سەرکردایەتی فیلیپۆ ئینزاگی راهێنەر، بە گۆڵێكی بێوەڵام شکستی بە بۆڵۆنیا هێنا، تاکە گۆڵەکەش جیانلوکا لاپادولا لە خولەکی ٦٦ دا تۆماریکرد. یانەی پارماش بە هەمان شێوە و بە گۆڵێکی بێوەڵام لە هێلاس ڤیرۆنای بردەوە، گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە سەرەتای یارییەکە لە رێگەی جاسمین کۆریچەوە تۆمارکرا. یانەی ئینتەرمیلان دوای دوو بردنەوە ئەمجارە بەرامبەر لازیۆ یاریکرد و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات. لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ٣٠ دا لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد و ئەم گێمە بەم تاکە گۆڵە کۆتاییهات. لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٥٥ دا سێرجی ساڤیچ، ئەنجامەکەی بۆ هەڵۆکان یەکسانکردەوە، دواتر ناوبژیوان لە خولەکی ٧٠ دا چیرۆ ئیمۆبێلی لە لازیۆ و لە خولەکی ٨٧ شدا ستیڤانۆ سێنسی لە ئینتەرمیلان بە کارتی سوور کرانە دەرەوە و یارییەکە بەمشێوەیە کۆتاییهات. لە یارییەکی دیکەشدا ئەیسی میلان سێیەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی تۆمارکرد بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێکی لێتۆماربکرێت، یاری ئەمجارەشی بەرامبەر سپیزیا بوو و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام براوە بوو. گۆڵەکانی یارییەکەش لە خولەکەکانی ٥٧، ٧٦ و ٧٨ دا لە رێگەی رافایێل لیاو دوو گۆڵ و تیۆ هێرناندێزەوە تۆمارکران. یاری یوڤێنتوس و ناپۆلیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا.", "summary": "لە خولی ئیتاڵیا یانەی ئاتالانتا بەردەوامە لە ئەنجامە گەورەکانی، ئینتەرمیلان لە یاری لووتکەدا یەکسانبوو، ئەیسی میلان بردیەوە و یاری یوڤێنتوس و لازیۆش بەهۆی کۆرۆناوە دواخرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0510202010", "category": "sports", "summary_length": 171, "article_length": 1850, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 859}, {"article": "کریستیانۆش هەر وایکردووە و فڕۆکەیەکی تایبەتی لە جۆری ستریم G ٢٠٠ کڕیوە، کە دوو بزوێنەری هەیە و ساڵی ٢٠١٥ بەرامبەر بە ٢٠ ملیۆن پاوەند کڕیویەتی. رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەهای فڕۆکە تایبەتەکەی رۆناڵدۆ ٢٠ ملیۆن پاوەندە و هەموو خزمەتگوزارییەکانی تێدایە بۆ فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ رۆناڵدۆ لە کاتی گەشتکردندا. كریستیانۆ رۆناڵدۆ و کوڕەکەی لەنێو فڕۆکەکەیدا فڕۆکەی ستریم G ٢٠٠ لە بنەڕەتدا پێیدەگووترێت Astra Galaxy، ئەو فڕۆکەیە دەتوانێت بەخێرایی ٥٦٠ ميل لە کاژێرێکدا بفڕێت، ئەوەش مانای ئەوەیە کە هەر گەشتێکی رۆناڵدۆ لە فڕۆکەخانەی دوورگەی مادێرا لە پۆرتوگالەوە بۆ شاری تۆرینۆ لە ئیتالیا، ٦ کاژێر و ٢٥ خولەک دەخایەنێت. ئەو فڕۆکە شوێنی ٤ سەرنشین دەکاتەوە، کە رۆناڵدۆ دەتوانێت بەو فڕۆکەوە لە ئیتالیاوە بچێتە هەموو شوێنێکی ئەوروپا، بەڵام ئەو جۆرە فڕۆکانە چەندین کورسی دیکەش لەخۆدەگرن و لە کاتی پێویستدا دەتوانێت شوێنی ٨ تاوەکو ١٠ کەس بکاتەوە. زۆربەی جار رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدریگێزی دەستگیرانی بەو فڕۆکەیە گەشتی هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەکەن، کە هەندێجار کریس لەگەڵ جۆنیۆری کوڕی لەنێو فڕۆکەدا یاری دەکەن. ئەو فڕۆکەیەی رۆناڵدۆ کەموێنەیە و تەنیا ٢٥٠ فڕۆکەی لەو جۆرە بەرهەمهێنراون، کە بێگومان لەوانەیە ئەوەی رۆناڵدۆ هەندێک تایبەتمەندی جیاوازیشی هەبێت، بۆ نموونە شوێنێکی تایبەت بە جلوبەرگ و خۆگۆڕینی تێدایە. هەروەها لەنێو فڕۆکەی رۆناڵدۆدا وای فای و تەلەفۆن و فاکس هەیە، زێدەباری فڕنی کارەبا و بەفرگر و چەندین پێداویستی دیکە.", "summary": "کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، ژیانێکی پڕ لە خۆشی و ئارامی دەژیت، کە بە بەردەوامی گەشت دەکات لەنێوان شاری تۆرینۆی ئیتالی و زیدی خۆی لە پۆرتوگال، بۆیە پێویست و گونجاوە کە کریس فڕۆکەیەکی تایبەت بەخۆی هەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/171220203", "category": "sports", "summary_length": 236, "article_length": 1336, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 663}, {"article": "میدیای ئیتالیا بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ٢٢ ساڵەکە لەلایەن هەردوو یانەی ناپۆلی ئیتالی و نیوکاسلی ئینگلیزیش گرنگی پێدەدرێت، هەردوو یانە دەیانەوێت سوود لە بارودۆخی خراپی ئەو یاریزانە لە ریال مەدرید وەربگرن، بۆ ئەوەی یاریزانەکە ببەنە ریزەکانیان. میلان هەنگاوەکانی بۆ تەواوکردنی گرێبەستی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە، بەڵام ماوە رێککەوتن لەگەڵ ریال مەدرید بکات. یانە لۆمباردییەکە نایەوێت زیاتر لە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ زیاتر بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بداتە ریال مەدرید، بەڵام یانە ئیسپانییەکەش نایەوێت بە نرخێکی کەم یاریزانەکە بفرۆشێت لەکاتێکدا بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کڕیووە. یۆڤیچ لەگەڵ یانەی شاهانە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا ٢٤ یارییکردووە، تەنیا دوو گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئاسیستی هەبووە.", "summary": "لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید لەسەر پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی میلانی ئیتالی رازیبووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/040520209", "category": "sports", "summary_length": 99, "article_length": 700, "summary_token_count": 45, "article_token_count": 321}, {"article": "لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی لالیگا چوار یاری بەڕێوەدەچن، یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ئێلچی هەروەها ریال مەدرید بەرامبەر خیتافێ بەهۆی پشووەوە دواخراوە. کاژێر ١٥: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ریال بێتیس دەکات. کاژێر ١٧: ٠٠ ڤایادۆلید لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر ریال سۆسیداد یاریدەکات، کاژێر ١٩: ٣٠ لە یاریگای لاسیرامیکا هوێسکا دەبێت میوانی ڤیاریال، دوایین یارییەش کاژێر ٢٢: ٠٠ دەبێت لە یاریگای مێستایا لە نێوان ڤالێنسیا و لێڤانتێ.", "summary": "ئەمڕۆ لە خولی ئیسپانیا ریال مەدرید و بارسێلۆنا یارییان هەیە، بەڵام یارییەکانیان دواخراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130920203", "category": "sports", "summary_length": 89, "article_length": 479, "summary_token_count": 42, "article_token_count": 230}, {"article": "هەردوو یانە کە بۆ یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا سەرکەوتوون بە فەرمی نووسراوێکیان پێشکەشی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد. هەردوو یانە داوا دەکەن، وادەی یاری کۆتایی دەستنیشانبکرێت، داواشیان کردووە کاتێک دەستنیشانبکەن کە بارودۆخ بەتەواوی لە وڵاتدا لە کۆنتڕۆڵدابێت بۆ ئەوەی هاندەرانیش بتوانن بێنە نێو یاریگا و یارییەکە وەکو یارییەکانی خولی ئیسپانیا و یارییەکانی دیکە بەبێ هاندەر بەڕێوەنەچێت. بڕیاربوو یاری کۆتایی جامی شا لە رۆژی ١٨ ـی مانگی رابردوو لە سێڤییا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا یارییەکە دواخراوە و تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک بۆ بەڕێوەچوونی فایناڵی جامی شای ئیسپانیا دیارینەکراوە و فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاش تاوەکو ئێستا قسەی لەسەر یاری کۆتایی نەکردووە.", "summary": "هەردوو یانەی ئاتلێتیک بلباو و ریال سۆسیداد داوا دەکەن وادەی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دیاری بکرێت و هاندەری هەردوو یانەش لە یاریگە ئامادەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0505202014", "category": "sports", "summary_length": 144, "article_length": 664, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 308}, {"article": "سەبارەت بەوەی رەحیم جێهێشتنی یانەکەی وەکو ئەگەرێکی کراوە هێشتووەتەوە، لە وەڵامدا پێپ گواردیۆلا گوتی: \"نامەوێت یاریزانێک لە تیپەکەمدا ببینم کە هەست بە دڵخۆشی نەکات، چونکە ئێمە هیچ بەربەستێک لەبەردەم مانەوەی هیچ یاریزانێک دانانێین، کە نەیەوێت لەنێو ئەم تیپەدابێت. رەحیم دەیتوانی تەلەفۆنێک بۆ بەرپرسانی یانەکەی بکات و ئامانجی خۆی بە یانەکە روونبکردایەتەوە، ئەمە تەنیا بۆ رەحیم نا، بەڵکو بۆ هەموو یاریزانێکی یانەکەم هەرکاتێک هەستیان بە ئاسوودەیی نەکرد لە یانەکە، باشتر وایە یاریزانەکان ئەگەر نیازی مانەوە، یان رۆیشتنیان هەیە، ئەم قسەیە لەکاتی مێرکاتۆ بکەن، نەوەک ئێستا\". پێپ سەبارەت بە هەڵوێستی ستێرلینگ زیاتر گوتی: \"کاتێک دەرگای گواستنەوە داخرا، دەبێ یاریزانەکان بڕیارەکانی من قبوڵ بکەن، چونکە من راهێنەرم، من بڕیار بۆیاریزانەکان نادەم، من بیر لە باشترین تیپ دەکەمەوە بۆ سیتی. لەپێناو ئاسوودەکردن و خۆشبەختکردنی هاندەران و ئیدارەی یانەکە\". سەبارەت بەوەی دەبێ رەحیم چ بڕیارێک بدات، راهێنەرە کەتەلۆنییەکە بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە: \"ئەوەی من لە رەحیم و سەرجەم یاریزانەکانی داوا دەکەم ئەوەیە، کە پێویستە ئەوەی لەم تیپە یاری دەکات پێویستە هەست بە دڵخۆشی بکات، ئەگەر وانەبێت، باشترە بڕیار لەبەرژەوەندی خۆی و خانەوادەکەی بدات. من یاریزان بوومە، لەو هەستە باش تێدەگەم کاتێک دەمیویست بەردەوام یاری بکەم\". لە دوایین لێدوانیدا رەحیم ستێرلینگ بە راشکاویی ئەوەی درکاند: \"ئەگەر بژاردەیەک هەبێت بۆ ئەوەی بڕۆم بۆ تیمێکی دیکە، بۆ ئەوەی خولەکی زیاتر بەدەست بهێنم بۆ یاریکردن، من بۆ ئەو ئەگەرە دەرگام کراوەیە\". رەحیم ستێرلیگ ساڵانەی زیاتر لە ١٥ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت لە ساڵی ٢٠١٨ ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ٢٠٢٣ نوێکرایەوە، بەڵام لە سەرەتای ئەم وەرزە پێپ گواردیۆلا وەکو پێویست پشت بەتواناکانی ستێرلینگ نابەستێت، ئەمەش ئەستێرە ئینگلیزییەکەی پەست و بێتاقەت کردووە و بیر لەوە دەکاتەوە یانەکە جێبێڵێت.", "summary": "لەمیانی بەشداریکردن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی مانچێستەر سیتی کە بڕیارە رۆژی شەممە رووبەڕووی یانەی بێرنلی ببێتەوە، لە خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی پێپ گواردیۆلا بەشێکی زۆری وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە چارەنووسی رەحیم ستێرلینگ بوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/151020216", "category": "sports", "summary_length": 252, "article_length": 1684, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 779}, {"article": "لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگدا، بارسێلۆنا بووە میوانی فرانکفورت و بە ئەنجامی ١ - ١ لەگەڵیدا یەکسانبوو. لەو یارییەدا کە ژمارەیەکی زۆر هاندەران ئامادەی بووبوون، یاریزانانی چاڤی ئاستێکی باشیان پێشکێش نەکرد و ئەڵمانییەکان چەندینجار هەڕەشەیان لە تێرشتیگنی گۆڵپارێزی بارسا کرد، بەڵام نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات. لە نیوەی دووەمدا، فرانکفورت هەر زوو گورزی خۆی لە بارسا وەشاند و یاریزان کناوف ٣ خولەک دوای دەستپێکردنی نیوەی دووەم فرانکفورتی بە گۆڵێک پێشخست. دوای ئەو گۆڵە، بارسا باشتر دەرکەوت و دوای چەند گۆڕانکارییەک لە لایەن چاڤییەوە، فێران تۆرێس لە خولەکی ٦٦ سوودی لە پاسێکی فرێنکی دییۆنگی هاوڕێی وەرگرت و گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ کەتەلۆنییەکان تۆمارکرد. دواتر هەردوولا هەوڵیاندا گۆڵی سەرکەوتن تۆماربکەن، بەڵام نەیانتوانی ئەو کارە بکەن و ئەنجامەکە بە یەکسانبوون بە ١ - ١ کۆتاییهات و پرسی یەکلاکردنەوەی بلیتی سەرکەوتن بۆ قۆناخی پێشکۆتایی دواخرا بۆ پێنجشەممەی داهاتوو، کە بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەدا لەسەر یاریگەی کامپ نو میوانداری فرانکفورت دەکات. لەو یارییەدا بارسێلۆنا جگە لەوەی نەیتوانی بباتەوە، جیرارد پیکێی بەرگریکاریشی لەدەستدا، کە لە یارییەکەدا تووشی پێکان بوو، بە ناچاری یاریگەی جێهێشت و لینگلێ لە شوێنی چووە نێو یاریگە، کە هێشتا دیارنییە قەبارەی پێکانەکەی پیکێ چەندە و ئایا بۆ یاریی گەڕانەوە ئامادە دەبێت یان نا.", "summary": "یانەی بارسێلۆنا دوای چەندین ئەنجامی باش، نەیتوانی لە یانەی ئینتراخت فرانکفورت بباتەوە و بە یەکسانبوون لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە کەتەلۆنیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0704202212", "category": "sports", "summary_length": 135, "article_length": 1231, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 552}, {"article": "ئەستێرەی فەرەنسی، کە بە باشترین یاریزانی لیگ وەن دەستنیشانکرا، لەبارەی ئەو دەستکەوتەوە گوتی \"بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا شانازییەکی گەورەیە و پاداشتێکی گەورەیە بۆ کارەکەم، سوپاسی هاوتیمەکانم دەکەم، ئەمە هەنگاوێکی نوێیە لە پیشەکەم و دێرێکی نوێیە لە نووسینەوەی مێژووی خۆمدا\" ئەو گوتیشی \"ئەگەر یاریزانانی تیپەکانی دیکە من وەک باشترین یاریزان هەڵبژێرن، هیچ پڕۆپاگەندەیەکی لەوە باشتر بۆ من نییە\". ئەو یاریزانە لەبارەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ یانەی پاریسیش قسەی کرد و گوتی \"هەموو لایەک دەزانن کە من بەتووندی پەیوەندیم بەم یانەیەوە هەیە، دەمەوێ سوپاسی کارگێڕیی یانەکە بکەم، چونکە کاتێک پەیوەندیم بە تیپەکەوە کرد هیچ نەبووم، یاریزانێکی لاو بووم، بەڵام بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کەشێکی ئاسوودەیان بۆ رەخساندم و متمانەیان پێبەخشیم. لەوانەیە زیاتر لەوەبێت کە شایەنی بووم، بۆیە سوپاسی سەرۆکی یانەکەو هەموو ئەو راهێنەرانە دەکەم کە کارم لەگەڵیان کردووە\". ئێمباپێ رایگەیاند کە ئەو لەگەڵ یانەکەی روون و راشکاوە و گوتی \"بە یانەکەم گوتووە ئەوەی من دەمەوێ بردنەوەیە، دەمەوێت هەست بکەم لەگەڵ تیپێکم کە دەتوانێت هەموو نازناوەکان بباتەوە، پڕۆژەیەکی بەهێزیش هەیە کە پاڵپشتیم بکات، ئەوە گرنگترین شتە، من بۆ تۆپی پێ دەژیم، پڕۆژەی وەرزشیش فاکتەرێکی زۆر پێویستە\". ئەو زیاتر گوتی \"لە هەر وەرزێکدا تەنیا یەک تیپ دەبێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، کەواتە ئەوە مانای ئەوە نییە کە هەموو یانەکانی دیکە خراپن\". کیلیان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هەمیشە لە پاریس هەستی بەدڵخۆشی کردووە و گوتی \"هەمیشە لێرە دڵخۆش بووم، تاوەکو ئێستا چوار ساڵی زۆر باشم بەڕێکردووە، لەگەڵ ئیدارەی یانەکە زۆر روونم، بەشێوەیەکی رێکوپێک کارەکان ئەنجام دەدەین\". ئەو لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتیشی \"بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری خولەکە بۆ ماوەی ٣ وەرز بەسەریەکەوە شانازییەکی گەورەیە، زۆر دڵخۆشم، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە خۆشی نیشان بدەین، دەبێت ئارام بین، بەهێمنی دەگەڕێینەوە ماڵەوە بۆ ئامادەکاری و چوونە نێو کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا\". ماوەی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان له هاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی پێدێت.", "summary": "کیلیان ئیمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لەبارەی داهاتووی خۆی و ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی قسەی کرد، دوای ئەوەی یانەکەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسای بۆ بەرژەوەندی یانەی لیل لەدەستدا، کە لەوانەیە ئەو قسانە بە دڵی هەوادارانی ریال مەدرید نەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/24052021", "category": "sports", "summary_length": 255, "article_length": 1882, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 863}, {"article": "بەپێی ئەو راپۆرتە رۆژنامەڤانیانە، نەیمار کە حەزیدەکرد بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بڕیاری کۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە رۆیشتن لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان و گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا. ئەو سەرچاوانە دەڵێن \"نەیمار بڕیاریداوە لە وەرزی داهاتووشدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە، رێک وەک کلیان ئێمباپێی هاوڕێی، کە ئەویش بەر لە چەند رۆژێک مانەوەی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە وەرزی داهاتوودا دووپاتکردەوە\". لەوەتەی هاوینی رابردووە، بارسێلۆنا هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ ریزەکانی دەدات، کە لە هاوینی ٢٠١٧ دا بەرامبەر ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی بارسای بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، بەڵام کارگێڕی یانە پاریسییەکە رێگەی نەدا نەیمار بگەڕێتەوە بارسا. رۆژنامەکانی فەرەنسا نووسیویانە \"ئەگەری مانەوەی نەیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە وەرزی داهاتوودا ١٠٠ % ـە و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا ٠ % ـە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئەستێرە بەرازیلییەکە هێشتا دەستبەرداری خەونی گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا نەبووە.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە فەرەنسا ئەمڕۆ بایەخێکی زۆریان بە پرسی گەڕانەوەی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2307202011", "category": "sports", "summary_length": 181, "article_length": 867, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 403}, {"article": "یارییەکە کاژێر ٢٢: ٠٠ لەسەر یاریگەی ئیتیحاد دەکرێت، مان سیتی لە یاریی چووندا بە ٢ - ١ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانە فەرەنسییەکەی بردووەتەوە، ئەمە جاری دووەمە مان سیتی لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ یارییدەکات، دوای ئەوەی وەرزی ٢٠١٦ - ٢٠١٥ دوای سەرکەوتنی بەرامبەر پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناخەکە و پاشان لەسەر دەستی ریال مەدریدی ئیسپانی ماڵئاواییکرد. پاریس سانجێرمان سەرەڕای دۆڕانی لە یاریی چووندا، نایەوێت دەستبەرداری خەونی گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بۆ جاری دووەم لەسەریەک ببێت، هەرچەندیش کە دەزانێت ئەرکی لە یارییەکەدا ئاسان نییە. ئەمە جاری سێیەمە هەردوو یانە لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، دوای ئەوەی لە وەرزی ٢٠٠٩ - ٢٠٠٩ لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی یەکێتیی ئەوروپا یەکسانبوون، پاشان لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی وەرزی ٢٠١٦ - ٢٠١٥ جارێکی دیکە بەرامبەر یەکدی یارییانکردەوە، لە یاریی چووندا هەردوولا بە ٢ - ٢ لە یاریگەی پارک دی پرێنس یەکسانبوون، دوای ئەوەش لە یاریی گەڕانەوەدا مان سیتی لە یاریگەی خۆیدا بە ١ - ٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی. پێچەوانەی پاریس سانجێرمان کە زیاتر پشت بە نەیمار، ئێمباپێ و دیماریا دەبەستێت، یانەی مانچێستەر سیتی بەوە بەنێوبانگە کە بە کۆمەڵ یارییدەکات و یەکێک لە خاڵە هەرە کاریگەرەکانیش بۆ سەرکەوتنی یانەکە لەماوەی رابردوودا ئەو شێوازی یارییکردنەیەتی کە گواردیۆلا پشتی پێدەبەستێت. لەبارەی یارییەکەوە پێپ گواردیۆلا گوتی \" یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی هەمیشە قورس بووە، قورسترە لە یاریی کۆتایی، پێویستە لەسەرمان هەستەکانمان کۆنتڕۆڵ بکەینم، بۆ ئەوەی ئەوە بکەین کە پێویستە بیکەین \". راهێنەرە ئیسپانییەکە زیاتر گوتی \" دەبێت بەتەواوی خۆمان پێشانبدەین و شەڕ لەگەڵ تۆپ بکەین و بەبێ تۆپیش زۆرباش بین، چونکە دەزانین کە رکابەرەکەمان مەترسیدارە و خاوەنی هێرشبەری بەهرەمەندە، لە یەک تۆپدا دەتوانن ببەنەوە، بەڵام ئێمە بەتەواوی ئامادەین\". گواردیۆلا بەوەوە بەنێوبانگە کە هەمیشە لە یارییەکاندا پشت بە کۆنتڕۆڵی تۆپ دەبەستێت، بۆ یارییەکەی ئەمشەویش ئەوە پلانی سەرەکی راهێنەرەکە دەبێت. ئەوەی تایبەتە بە پاریس سانجێرمان، ئەوەیە کە تاوەکو پێش یارییەکە بەتەواوی بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەکە یەکلایی نابێتەوە، دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی یانەکەیدا لە خولی فەرەنسا یاریی نەکرد و لە دوایین مەشقەکانی یانەکەیشدا بە تەنیا راهێنانی کردووە، ئەمەش مەترسیی زۆری خستووەتە دڵی هاندەرانی یانە فەرەنسییەکە. ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پاریس سانجێرمان بەر لە یارییەکە گوتی \" لەرووی تەکتیکی و هزرییە تیپەکە زۆرباش بۆ ئەنجامدانی جەنگێکی نوێ ئامادەیە، بیرۆکەی تۆپی پێ پێشاندەدات کە کێ شایستەی ئەوەیە بگاتە یاریی کۆتایی \". پاریس سانجێرمان هەرگیز لە مانچێستەر سیتیی نەبردووەتەوە، بەڵام بردنەوەیان لە بارسێلۆنا و سەرکەوتنیان بەرامبەر بایرن میونشن، ئەو یانەیەی زیاتر لە چاوی هەموواندا گەورەکرد و وەک یانەیەکی رکابەر سەیر دەکرێت، بۆیەش پێناچێت و نەیمار و هاوڕێکانی، ئەمشەو بە ئاسانی بەرامبەر مانچێستەر سیتی خۆی بەدەستەوەبدات.", "summary": "یانەی مانچێستەر سیتی بەدوای نووسینەوەی مێژووییەکی نوێدا دەگەڕێت و دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کاتێک لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتاییدا بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان یارییدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/04052021", "category": "sports", "summary_length": 216, "article_length": 2705, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 1221}, {"article": "مان سیتی وەک یەکێک لە بەهێزترین یانەکانی جیهان خۆی نمایشدەکات و یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ بردنەوەی نازناوەکە، هەم یانەکە پێویستی بە جامە دوو گوێیەکە هەیە، هەم راهێنەرەکەیان تینووی ئەو نازناوەیە کە لەدوای جێهێشتنی بارساوە دەستی بەری نەکەوتووە. دوای ئەوەی لە قۆناخی ١٦ بە ئاست و ئەنجامی یانەی بۆرووسیا میونشنگلادباخی ئەڵمانی کردە قوربانی و لە هاتن و چووندا لێیبردەوە، ئێستا بۆرووسیایەکی دیکە ئاڵنگاریی مان سیتی دەکات، ئەمەیان جیاوازترە و هێزی تیپەکە لە نووکە رمەکەیدایە، کە ئێرلینگ براونینگ هالاندی گۆڵکەری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگە. دۆرتموند کە ئەمساڵ بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت، دەیەوێ بڵێت راپەڕین لە هەناوی نەهامەتییەکانەوە روودەدات، ئەوان لە خولی ئەڵمانیا دۆخیان خراپە و خەریکە بلیتی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لەدەستدەدەن، لە دوایین یاریشدا لە خولی ئەڵمانیا بە فرانکفۆرت دۆڕاون، دۆخەکە هیچ باش نییە و یارینەکردنی سانچۆش ئەوەندەی دیکە باری یانە زەردەکەی لار کردووە. جیاواز لە وەرزەکانی دیکە، ئەم وەرزە مان سیتی خاوەنی هێڵێکی بەرگریی پۆڵایینە، کە تەنیا ٢٦ گۆڵیان لێکراوە و ٢٨ یاری گۆڵەکەیان بە پاکی راگرتووە، جیا لەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانیشدا دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا یانەی پۆرتۆ لە خولەکی ١٤ گۆڵێکی لێکردن، لەو گۆڵەوە تا ئێستا بۆ ماوەی حەوت یارییە لەسەریەک مان سیتی گۆڵی لێنەکراوە، ئەمەش تۆقێنەرە. میدیاکانی جیهان تەنیان بە هالاند و دۆرتموند هەڵچنیوە، هەر رۆژەو ناوی بە یانەیەکەوە دەبەستنەوە، لە کاتێکدا یاریزانەکە هەموو تەرکیزێکی لەسەر یارییەکە دەبێت، وەڵامی کەمەرشکێنی پێدەبێت. پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانە", "summary": "لەو یارییەی کە بۆ گواردیۆلا هەڵەکردن قەدەخەیە، مانچێستەر سیتی لە یاریگەی ئیتیحاد میوانداری بۆرووسیا دۆرتموندی بریندار دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/060420212", "category": "sports", "summary_length": 124, "article_length": 1467, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 671}, {"article": "یوڤێنتوس لە جامی سوپەری ئیتالیای ٢٠٢١ ـدا بەشداری دەکات بەهۆی ئەوەی لە وەرزی رابردوودا سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی، هاوکات ناپۆلیش بە سیفەتی پاڵەوانی جامی ئیتالیا لایەنێکی دیکەی ئەو یارییەیە، کە لە یاری کۆتایی جامەکەدا لە یوڤێنتوسی بردەوە. یوڤێنتوس بەدوای ئاشتکردنەوەی هاندەرانیدا دەگەڕێت و دەیەوێت تاجی یەکەم نازناوەکانی بە رابەرایەتی ئەندریا پیرلۆی راهێنەر لەسەری بکات، بەتایبەتی لەدوای کەوتنی لە دوایین یارییەکەی لە سێریا ئەی بەرامبەر ئینتەرمیلان، کە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاری لووتکەی گەڕی هەژدەی خولی ئیتالیای بە نیراتزۆری دۆڕاند. ئەم دوو تیپە ٣ جار لە جامی سوپەری ئیتالیادا رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، کە تێیدا یانەی باشوور دووجار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و جارێکیش بە قازانجی یوڤێنتوس کۆتاییهاتووە. یەکەم یاریی نێوان یوڤێنتوس و ناپۆلی لە جامی سوپەری ئیتالیا لە ساڵی ١٩٩٠ ئەنجامدرا و ناپۆلی بەئەنجامی ٥ - ١ نازناوەکەی بردەوە، دواتر جاری دووەم لە ٢٠١٢ ـدا لە چین رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و ئەوکات بیانکۆنێری ٤ - ٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا. یاری سێیەمیش لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدرا و ناپۆلی بە لێدانی یەکلاکەرەوە نازناوەکەی بردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کاتی ئاسایی و دوو گێمی زیادکراو بەیەکسانبوون بە ٢ - ٢ کۆتایی هات، یارییەکەش لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو. یانەی یوڤێنتوس لە یاریی کۆتایی جامی ئیتالیادا وەرزی رابردوو رووبەڕووی ناپۆلی بووەوە، یانەی باشوور بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە ٤ - ٢ یارییەکە و نازناوەکەی بردەوە. بەشێوەیەکی گشتی لە دوایین ١٠ یاری نێوان ئەم دوو یانەیە، لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا ناپۆلی باڵادەستتر بووە، ٥ یاری بردووەتەوە و ٤ جاریش دۆراوە و جارێکیش یەکسانبوونە. ئایا رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی دەتوانن ئەمشەو بە بردنەوەی یارییەکە تای تەرازوو لەگەڵ ناپۆلی هاوسەنگ بکەنەوە و یەکەم نازناوی خۆیان لە ٢٠٢١ و یەکەم نازناویشیان لەگەڵ ئاندرا پیرلۆ بەدەستبێنن؟، کە ئەمیان بەر لە یارییەکە گوتوویەتی \"لەم یارییەدا دەسەلمێنین کە ئەو تیپە نین کە لە سانسیرۆ یاریکرد\". بێگومان پیرلۆ هەوڵدەدات تۆڵەی ئەو شەقەزلانە لە گاتوسۆ بکاتەوە، کە ئەمەی دوایی بە گاڵتەوە گوتوویەتی \"ئەوەندە شەقەزلەی من لە پیرلۆم داوە باوکی ئەوەندەی لێنەداوە\"", "summary": "یانەی یوڤێنتوس ئەمشەو لە گرەوێکی قورسدا بەرامبەر یانەی ناپۆلی یاری جامی سوپەری ئیتالیا ئەنجام دەدات، یارییەکە کاژێر ٢٣: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی ماپێ لە شاری ریگیۆ ئیمیلیا بەڕێوەدەچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/20012021", "category": "sports", "summary_length": 201, "article_length": 1957, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 885}, {"article": "ئەمشەو کاژێر ٢٢: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان، هەڵبژاردەی ئیتالیا لە دووەم یاری خۆی لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، میوانداری هەڵبژاردەی سویسرا دەکات. رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتالیا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و دانی بەوەدانا کە ئەرکییان بەرامبەر سویسرا ئاسان نابێت و گوتی \"ئێمە دەزانین کە سویسرا هەمیشە کێشەی بۆ ئیتالیا دروستکردووە، ئەو تیپەن کە هەمیشە لە ١٠ یان ١٢ هەڵبژاردەکەی پێشەوەی جیهانن لە ریزبەندی فیفادا\". راهێنەری ئازووری بەردەوام بوو لەسەر ستایشکردنی تیپی رکابەریان و گوتی \"ئەمە چەند ساڵێکە ئەوان بەو شێوەیە بەردەوامن، ئەزموونیان هەیە و راهێنەرەکەیان ڤلادیمێر پیتکۆڤیچ کەسێکە کە لە تۆپی پێی ئیتالی شارەزایە\". مانچینی لە بەردەوامی قسەکانیدا، دووپاتیکردەوە کە یارییەکی قورس چاوەڕێیان دەکات و و گوتی \"رکابەرییەکی بەهێز دەبێت و پێویستە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین\". راهێنەری ئیتالیا لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەشدا سەبارەت بە سەرکەوتنیان لە یاریی یەکەمدا، کە بە ٣ گۆڵی بێبەرامبەر لە تورکیایان بردووەتەوە؟ گوتی \"راستە ٣ خاڵمان هەیە، بەڵام ئەوە هیچ مانایەکی نییە، دەبێت دووەم یارییش ببەینەوە، پێویستیمان بە ٣ خاڵی دیکە هەیە، بۆ ئەوەی بڵێین ئێمە لەسەر رێچکەی دروستین\".", "summary": "رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتالیا، پەسنی هەڵبژاردەی سویسرای دا و گوتی \"سویسرا هەمیشە کێشەی بۆ ئیتالیا دروستکردووە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/160620213", "category": "sports", "summary_length": 126, "article_length": 1152, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 525}, {"article": "یاریزانانی بارسێلۆنا لە کاتی مەشقەکاندا زۆر بە پەرۆشەوە دەردەکەون بۆ بەدەستهێنانەوەی توانای جەستەییان و خۆئامادەکردن بە باشترین شێوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانیان لە کاتی دەستپێکردنەوەی خول و پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ، کە زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیراون. لە مەشقەکانی بارسێلۆنادا لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یەکەمی یانەکە گۆڵێکی سەرەنجڕاکێش تۆماردەکات. ئەگەر بیری یارییەکانی بارسێلۆنا دەکەی، سەیری ئەم ڤیدیۆیەی مەشقەکانی یاریزانەکانی بکە و دڵنیابە چێژ لە بینینیان وەردەگری.", "summary": "یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بەردەوامە لە مەشقەکانی، کە لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانی چێژ لە دیمەنەکانی ئەستێرەکانی ئەو یانەیە وەربگری، کە لە کاتی مەشقەکاندا چەندین جووڵەی هونەری جوان دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130520205", "category": "sports", "summary_length": 179, "article_length": 497, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 223}, {"article": "بەپێی ئەو سەرچاوانە، ریال مەدرید بیری لەوە کردووەتەوە کە لە وەرزی داهاتوودا هاندەران دەگەڕێنەوە سەر کورسییەکان و پێویستە سوود لەوە وەربگرێت. بەپێی رۆژنامەکانی مەدرید، بەرپرسانی یانەی شاهانە دەیانەوێت تیپەکەیان لە واندا میترۆپۆلیتانۆ یاری بکات، بۆ ئەوەی لە هەر یارییەکیدا ٢٠ تاوەکو ٣٠ هەزار هاندەر ئامادەی یاریگە بن، کە بێگومان لە یاریگەی ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆدا جێگەی ئەوەندە هاندەرە نابێتەوە. وەک ئەوە سەرچاوانە باسی دەکەن، کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید پلانی هەیە یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ بەکرێ لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بگرێت بۆ ئەوەی تاوەکو مانگی ئەیلو ولی داهاتوو یان تشرینی یەکەم یارییەکانی تێدا بکات، تاوەکو تیپەکە دەگەڕێتەوە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە ئێستا نۆژەندەکرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئەیلوول یان سەرەتای تشرینی یەکەمدا ئامادەبێت بۆ یاریکردن. وەک میدیای ئیسپانیا ئاماژەی بۆ کردووە، ئاتلێتیکۆ مەدرید هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەداوە و بەنیاز نییە بیدات تا ئەوکاتەی داوایەکی فەرمی لە ریال مەدریدەوە پێدەگات، بەڵام ئێنریکی سێریزۆی سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ساڵێک لەمەوبەر گوتبووی ئەوان لارییان نییە لە یاریکردنی ریال مەدرید لەنێو واندا میترۆپۆلیتانۆدا. لای خۆییەوە جۆزێپ پێدرۆلی راگەیاندنکاری مەدریدی، دەڵێت \"ریال مەدرید تاوەکو ئەم ساتە داوای ئەوەی نەکردووە لە واندا میترۆپۆلیتانۆدا یاری بکات، چونکە یانەکە پێیوایە تیپەکە لە وەرزی داهاتوودا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆدا یارییەکانی لالیگای دەکات\". واندا میترۆپۆلیتانۆدا یەکێکە لە یاریگە هەرە گەورە و جوانەکانی جیهان، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەم ساڵانەی دواییدا لە مەدریدی پایتەخت دروستیکردووە، لە ١٦ ـی سێپتێمبەری ساڵی ٢٠١٧ بەفەرمی کروەتەوە و یارییەکانی یانەکەی لەخۆی گرتووە. جێگەی ٦٨٤٥٦ هاندەر دەکاتەوە.", "summary": "چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا، ئاشکرایانکردووە کە یانەی ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە کە وەرزی داهاتوو یارییەکانی لە واندا میترۆپۆلیتانۆی یاریگەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی هاوشاریدا بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/090620216", "category": "sports", "summary_length": 194, "article_length": 1568, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 721}, {"article": "لە رکابەرییەکانی گەڕی ٢٦ ـی خولەکەدا، لایپزیگ میوانداری فرایبۆرگی کرد، هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسانبوون. لە خولەکی ٣٤ مانوێل گولدێ گۆڵێکی بۆ یانەی فرایبۆرگ تۆمارکرد، گێمی یەکەم تەنیا ئەم گۆڵەی بەخۆیەوە بینی. لە خولەکی ٧٧ یوسف پوڵسن ئەنجامەکەی بۆ لایپزیگ یەکسانکردەوە، بەڵام یانەکە سوودی لە یاریگەکەی وەرنەگرت و نەیتووانی سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت. دوای ئەم یەکسانبوونە لایپزیگ بەشێوەیەکی کاتی بە ٥١ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە. ئەنجامی یارییەکانی دیکەی ئەمڕۆی بوندێسلیگا بەمشێوەیە بوون هۆفێنهایم ٠ - ٣ هێرتا بەرلین فۆرتونا دۆسلدرۆف ٠ - ٠ پادێربورن", "summary": "یانەی لایپزیگی سێیەمی ریزبەندی خولی ئەڵمانیا کەوتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شوێنەکەی، دوای ئەوەی بەزەحمەت لەگەڵ یانەی فرایبۆرگ یەکسانبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/160520207", "category": "sports", "summary_length": 134, "article_length": 581, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 285}, {"article": "لە رکابەرییەکانی گەڕی ٣٢ ـی بوندێسلیگا، دۆرتموند لە سیگناڵ ئیدونا پارک بەرامبەر ماینز یارییدەکات، خاوەن یاریگە بە ٦٦ خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە و ماینز بە ٣١ خاڵ پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە. لە یارییەکی دیکەدا، یانەی لایپزیگی خاوەنی پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە بە ٦٢ خاڵ، لە رێدبوڵ ئارێنا میوانداری یانەی فورتۆنا دۆسلدرۆفی شازدەیەم بە ٢٨ خاڵ دەکات. ئەم دوو یارییە کاژێر ٢١: ٣٠ خولەک بەڕێوەدەچن، لە هەمان کاتدا بایر لیڤەرکوزن میوانداری یانەی کۆلن دەکات، هۆفێنهایم دەبێتە میوانی ئوگسبۆرگ. بەر لەم چوار یارییەش، یانەی ئینتراخت فرانکۆرت میوانداری یانەی شالکێ دەکات، کە ئەمیان کاژێر ١٩: ٣٠ دەستپێدەکات.", "summary": "یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بە ئامانجی بەرگریکردن لە پلەی دووەم و بەهێزکردنی شوێنەکەی بەرامبەر یانەی ماینز یارییدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/170620205", "category": "sports", "summary_length": 114, "article_length": 621, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 292}, {"article": "یارییەکە کاژێر ٢٢: ٤٥ بەڕێوەدەچێت، رۆسۆنێری هەرچەند لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێت، بەڵام چاوی لە درێژەدانە بەو ئەنجامە باشانەی لەم وەرزەدا بەدەستیهێناون و دەیەوێت سێ خاڵی دیکە بباتەوە. میلان بە ورەیەکی بەرزەوە ئەم یارییە دەکات، لەکاتێکدا چەند رۆژێک لەمەوبەر لە یۆرۆپالیگدا سەرکەوتنی بۆ قۆناخی ٣٢ یەکلاییکردەوە، بەتایبەتیش کە سامپدۆریاش لەم وەرزەدا زۆرباش نییە و ئێستا لە پلەی دوازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە. هەرچەند میدیای ئیتالیا بڵاویکردبووە کە بۆ ئەم یارییە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە، بەڵام ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەکە رەتیکردەوە زڵاتان لەم یارییەدا یاریی بکات.", "summary": "یانەی ئەیسی میلان بە ئامانجی تۆمارکردنی بردنەوەیەکی دیکە و بەهێزکردنی جێگەی خۆی لە پێشەنگی سێریا ئەی، دەچێتە لویجی فێرارێس و بەرامبەر یانەی سامپدۆریا یارییدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/061220205", "category": "sports", "summary_length": 161, "article_length": 571, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 271}, {"article": "رانگنیک بەر لە یارییەکە رایگەیاندبوو رۆناڵدۆ پێکانی هەیە، بەڵام سەرچاوەکان بڵاویانکردەوە کە یاریزانەکە ئامادەیە، بەڵام بە بڕیارێکی هونەری دوورخراوەتەوە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. راهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ ماڵپەری مانچێستەر یونایتد قسەیکردووە و دەڵێت \" پێویستە بڕوا بە پزیشکەکانی یانەکە بکەم، ئەوان بەیانی رۆژی هەینی پێیانگوتین، رۆناڵدۆ ناتوانێت مەشق بکات، بەهۆی ئەوەی لە ماسوولکەکانی رانیدا هەست بە ئازار دەکات، رۆژی شەممەش هەمان شت دووبارە بووەوە، بەهۆی ئەمەوە رۆناڵدۆ نەیتوانی لەگەڵ تیپەکە بێت. \" لە وەڵامی پرسیارێکدا کە هەست بە نیگەرانی ناکات، لەوەی کاڤانی ئەم هەفتەیە مەشقی کردووە، بەڵام هێشتا یاری ناکات؟ رانگنیک گوتی \" ئەگەر پێت بڵێم هەست بە نیگەرانی دەکەم، بۆ هیچ شتێک هاوکاریت دەکات. \" راڵف زیاتر دەڵێت \" ئەگەر یاریزانەکان بە دەستەی پزیشکی یانەکە بڵێن ناتوانن یاری بکەن، من وەک راهێنەر دەبێت قبوڵی بکەم، من ناتوانم یاریزان ناچار بکەم یاری بکات، لەکاتێکدا بەردەست نییە و پێکانی هەیە. \" لە کۆتایی قسەکانیدا راهێنەری مانچێستەر یونایتد گوتی \" کاڤانی لە رۆژانی رابردوودا زۆرباش راهێنانی کردووە، بەڵام هەستی بەوەدەکرد هێشتا ئامادەنییە، بۆ ئەوەش من وەک راهێنەر ناتوانم یاریزان ناچار بکەم بۆ یارییکردن کە بەتەواوی ئامادەنەبێت. \"", "summary": "راڵف رانگنیک، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد هۆکاری یاریی نەکردنی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئیدینسۆن کاڤانی، لە یاریی دێربیی مانچێستەردا ئاشکرا کرد، کە یانەکە بە ١ - ٤ بەرامبەر مانچێستەر سیتی دۆڕا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/070320227", "category": "sports", "summary_length": 194, "article_length": 1145, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 513}, {"article": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، زینەدین زیدان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا واز لە راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید دەهێنێت، بۆ ئەوەس لە ژووری جل گۆڕینی یانەی شاهانەوە زانیارییەکان دزەیانپێکراوە کە زیدان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە یانەکە دەڕوات، ماڵپەری گۆڵی ئیسپانی دەڵێت \" چەند یاریزانێک ئەو زانیارییەیان پشتڕاستکردووەتەوە \". میدیای ئیسپانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، یاریزانەکان گوتوویانە زیدان هەست بە ماندووبوون و نیگەرانی دەکات، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ئەیلوولی رابردووە تاوەکو ئێستا پێیدا تێدەپەڕێت. ماریۆ کۆرتیگانا، رۆژنامەڤانێکی ئیسپانییە و دەڵێت \" زیدان دەیەوێت پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەربگرێت \". بەپێی زانیارییەکان، لە ئەگەری رۆیشتنی زیدان لە راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، بژاردەکانی بەردەم یانەی شاهانە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکە زۆرن، لەوانەش رائول گۆنزالێس، یواخیم لۆف و ماسیمیلیانۆ ئالێگری. پێشتر فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، زیاتر لە جارێک متمانەی خۆی بە راهێنەرە فەرەنسییەکە دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە هەرگیز رۆژێک زیدان لە خەو هەڵناستێتەوە بڵێن تۆ لە راهێنەرایەتی یانەکەت دوورخراویتەتەوە. یانەی ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە یانەی چێڵسی دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.", "summary": "دوای ماڵئاواییکردنی یانەی ریال مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، میدیای ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرفراوان باس لە رۆیشتنی زینەدین زیدان لە یانەکە دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0605202110", "category": "sports", "summary_length": 155, "article_length": 1208, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 553}, {"article": "ئەو سەرچاوانە دووپاتی دەکەنەوە کە مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوودا راهێنەری یانەی ئایاکسی هۆڵەندی بکاتە راهێنەری لەجیاتی رالف رانگنیکی راهێنەری ئەڵمانی. وەک ئەو راپۆرتە رۆژنامەڤانیانە باسی دەکەن، تین هاگ هەر لە ئێستاوە دوو داواکاری لە کارگێڕیی یانەی مانچێستەر یونایتد کردووە، کە بریتین لەوەی کە نابێت هاری ماگوایر بە کاپتنی یانەکە بمێنێتەوە، هەروەها داوایکردووە یاریزانێکی دڵی بەرگری بۆ بکڕن. یانەی مەنچێستەر یونایتد کێشەیەکی زۆری لە هێڵی بەرگری هەیە، کە ماگوایر هەمیشە ئاستێکی خراپ پێشکێش دەکات، هەروەها ئیریک بەیلی و رافایێل ڤارانیش بە بەردەوامی تووشی پێکان دەبن، بۆیە تین هاگ بە باشی بیری لەو پرسە کردووەتەوە و دەیەوێت یاریزانێکی دڵی بەرگری بگوازێتەوە تیپەکەی. وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهێزترین بەربژێرە بۆ ئەوەی مانچێستەر یونایتد گرێبەستی لەگەڵ بکات، دەشڵێن \"تین هاگیش سەرسامە بە رۆدیگێر و رازی دەبێت ئەو ببێتە یاریزانی مان یونایتد\".", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە بەریتانیا ئاشکرایانکرد، کە تین هاگی راهێنەری هۆڵەندی لە هاوینی داهاتوودا دەبێتە راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد، دەشڵێن \"تین هاگ دوو داواکاری خستووەتە پێش ەبرپرسانی یانەی شەیتەنە سوورەکان داناوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/180420225", "category": "sports", "summary_length": 225, "article_length": 920, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 422}, {"article": "هۆکاری ئەو مەترسییەی سەر بنزیما بۆ ئەو تۆمەتە دەگەڕێتەوە، کە دراوەتە پاڵ کەریم، گوایە هەوڵیداوە ئابڕووی ماتیۆ ڤالبوینای هاوڕێی و یاریزانی پیشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا ببات، کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە بۆ ئەو کەیسە کەریم بچێتەوە بەردەم دادگا. بنزیما بەوە تۆمەتبارکرا کە دەستی هەبووە لە هەوڵێک بۆ ئابڕووبردنی ڤالبوینای هاوڕێی، کە دواتر بەهۆی ئەو رووداوەوە بنزیما لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دوورخرایەوە و دوای نزیکەی ٧ ئینجا دیدێ دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی ٢٠٢٠ بانگهێشتیکردەوە، کە سەرەڕای ئەوەی نەیانتوانی نازناوەکە ببەنەوە، بەڵام دواتر کەریم سەرکردایەتی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی نەیشنلیگ. راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا، دووپاتیدەکەنەوە کە رۆژی چوارشەممە پێویستە یاریزانی فەرەنسی بەڕەچەڵەک جەزائیری لە دادگای ڤارسای لە بەردەم دادوەردا ئامادەبێت، بۆ ئەوەی لێکۆلینەوەی زیاتر لەو کەیسە بکرێت، کە ماوەی نزیکەی ٧ ساڵە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە. ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە ئەگەری ئەوە هەیە دادگا سزای زیندانی بەسەر کەریم بنزیمادا بسەپێنێت و لەوانەیە ماوەی زیندانییەکەی بگاتە ٥ ساڵ، لەگەڵ سزادانی بە ٧٠ هەزار یۆرۆ. ئەو دادگاییکردنەی کەریم بنزیما ماوەی ٣ رۆژ دەخایەنێت، کە تاوەکو ئێستا پارێزەری کەریم ئاشکرای نەکردووە، یاریزانەکە ئامادەی دادگا دەبێت یان نا، لە کاتێکدا کەریم لەگەڵ ریال مەدرید لە گەشتدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی شاختاری ئۆکراینی، لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا. ساڵی ٢١٠٥ بنزیما بەوە تۆمەتبارکرا کە دەستی هەبووە لە هەوڵێک بۆ ئابڕووبردنی ڤالبوینا، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی ئابڕووبەرانەی ڤالبوینا کەوتە دەستی ٣ کەس و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان کرد ئەگەر ئەو یاریزانە بە پارە رازییان نەکات. بنزیما کە بەقسەی خۆی لەسەر داوای هاوڕێیەکی منداڵیی کە ئەو ٣ کەسە دەناسێت، ویستوویەتی کێشەکە چارەسەربکات، داوای لە ڤالبوینا کردووە پارەیان پێبدات بۆ ئەوەی ڤیدیۆیەکەی بڵاونەکەنەوە، بەڵام ئەوە خراپ بەسەر کەریمدا شکایەوە و بەوە تۆمەتبارکرا کە دەستی لەو کارەدا هەیە، تەنانەت ڤالبویناش کەوتە ژێر کاریگەری رۆژنامەکانی فەرەنسا و خۆیشی بنزیمای بەوە تۆماتبارکرد کە رۆڵێکی خراپی هەبووە لەو پرسەدا. دوای ٥ ساڵ، جارێکی دیکە دادوەری گشتیی فەرەنسا ئەو دۆسیەی هێنایەوە ئاراوە و داوای کرد جارێکی دیکە بنزیما بچێتەوە بەردەم دادگا، چونکە پێشتر دادگا تانەی بنزیمای بۆ داخستنی دۆسییەکە رەتکردووەتەوە. ئەمە ئەو پرسیارەیە، کە هێشتا زۆر کەس بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێن، ئەگەرچی بنزیما و ئەوانەی لە نزیکیشەوە ئەو دەناسن، دڵنیان کە ئەو هەڵوێستانە لە کەریم ناوەشێنەوە و تەنیا ویستوویەتی چاکەیەک لەگەڵ ڤالڤبوینای هاوڕێی بکات. هەرچۆنێک بێت، ئێستگه‌ی رادیۆی ئۆرۆپ ١ ـی فه‌ره‌نسی، چەند مانگێک دوای رووداوەکە، توانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنانه ئاشكرابكات، كه له‌نێوان كه‌ریم بنزیمای ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید و هاوڕێیه‌كی منداڵی ئه‌نجام دراوه، كه په‌یوه‌ستن به كێشه‌ی تێوه‌گلانی ئه‌ستێره‌ی ئۆلۆمپیك لیۆن، ماتیۆ ڤالبوینا به كاسێتێكی بێ ره‌وشتی. به گوێره‌ی ئه‌و رادیۆیه، بنزیما بۆ هاوڕێیه‌كه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه، به‌ڵێنی ڤالبوینا داوه، به دیاریكردنی شوێنێك له شاری لیۆن بۆ ئه‌وه‌ی كاسێته‌كه‌ی راده‌ست بكات، گره‌نتی ئه‌وه‌شی پێداوه هیچ كۆپییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و گرته‌یه نییه. به گوێره‌ی هه‌مان په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سه كه هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی بنزیمایه، ده‌یه‌وێ رۆڵی نێوه‌ندگیری له‌گه‌ڵ كه‌سانی راسته‌قینه بگێڕێت كه كاستێكه‌یان له‌لایه، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت بنزیما هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كاسێته‌كه نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیره‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه و له نیازپاكی خۆی تووشی ئه‌و كێشه‌یه بووه. یه‌كێك له‌و رستانه‌ی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رنجی رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسای راكێشا، ئه‌وه‌بوو كه بنزیما به ڤالبوینای گوتووه و له‌وانه‌یه هۆكاری بێتوان ده‌رچوونی بێت، كه ده‌ڵێت \"پێمگوت لێره كۆتایی به ئه‌ركی من دێت، ئێستا ده‌توانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌م بكه‌ی، ئه‌و كه‌سه‌كه ده‌ناسێت كه كاسێته‌كه‌ی له‌لایه، من نایناسم، ده‌توانی ژماره ته‌له‌فۆنی خۆتم بده‌یتێ من ده‌یده‌مه هاوڕێیه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیت پێوه بكات\". به‌مه ده‌رده‌كه‌وێت کە بنزیما هه‌وڵیداوه یارمه‌تی هاوڕێیه‌كه‌ی بدات، كه به‌دوای پاره‌دا ده‌گه‌ڕێت، هه‌روه‌ها ڤالبویناش كه ده‌یه‌وێ خۆی له‌و ئابڕووچوونه به‌دوور بگرێت، ئه‌و كه‌سه‌كه ناناسێت كه كاسێته‌كه‌ی له‌لایه. ئه‌و رادیۆیه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ڤالبوینا له بنزیمای پرسیوه ئایا تاتۆیه‌كانی له گرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڤالبوێنا به‌ڕاستی له كێشه‌یه‌كی ناڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ كچێك تێوه‌گلاوه. ئەم دادگاییکردنە لە کاتێکدایە، کە بنزیما ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و هەموو جیهانی سەرسامکردووە، تا ئەو راددەیەی کە زۆر لە کەسایتییە وەرزشیی و میدیاکان داوادەکەن باڵۆن دۆری پێبدرێت وەک باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، ئەم رووداوە کاریگەرییەکی بەهێزی بەسەر بنزیماوە دەبێت و هەڵوێستی لە بردنەوەی باڵۆن دۆر لاوازدەکات، چونکە رەوشت و هەڵسوکەوتەکانی یاریزان لە دەرەوەی یاریگەش پێوەرێکن بۆ خەڵاتەکە.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە فەرەنسا، دووپاتیدەکەنەوە کە ئەگەری هەیە کەریم بنزیمای ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ماوەی ٥ ساڵ زیندانی بکرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/181020217", "category": "sports", "summary_length": 166, "article_length": 4604, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 2120}, {"article": "سێرڤینا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی رادی بیۆگرادی هاوشاری یارییکرد و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە. گۆڵەکانی زڤێزدا لە رێگەی میرکۆ ئیڤانیچ، سردان بابیچ، ئەلێکسا ڤاکانۆڤیچ دوو گۆڵ و میلۆش دێگانیگەوە تۆمارکران. بەبردنەوەی ئەم یارییە سێرڤینا زڤێزدا ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٧٢ خاڵ بەرزکردەوە، سێ گەڕی پێشکۆتاییهاتنی یارییەکانی خولەکە نازناوەکەی بردەوە و ١٤ خاڵیش لە یانەی پارتیزان بەلگرادی رکابەری دوورە. لە یارییەکەدا یاریزانەکان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نەبوون، لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەش وەک ئەوەی هیچ رووینەدابێت هەمووان باوەشیان بەیەکدا کرد و ئاهەنگیان گێڕا. لە هەفتەی داهاتووە رێگە دەدرێت نزیکەی هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکان ببن، یانەی سێرڤینا زڤێزدا لە یارییەکەی بەرامبەر رادنیک جارێکی دیکە بە هاندەرانی شاددەبێتەوە.", "summary": "یانەی سێرڤینا زڤێزدا، دوای گەڕانەوەی یارییەکانی خولی سێربیا بە ئەنجامدانی یەک یاری نازناوی خولەکەی یەکلاییکردەوە و ٣١ ـەمین نازناوی بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/300520209", "category": "sports", "summary_length": 139, "article_length": 747, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 340}, {"article": "لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی خولی تێنسی ئەمریکی ئێن بی ئەیدا، برۆکلین نیتس میوانداری کلێڤلاندی کرد و لە یارییەکی پڕ رکابەریدا بە ئەنجامی ١١٥ - ١٠٨ لێیبردەوە. کیڤن دورانتی هاوڕێی ئیرڤینگیش لەو یارییەدا بە تۆمارکردنی ٢٥ خاڵ و ١١ ئاسیست یارمەتی یانەکەی دا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن. برۆکلین نیتس هەر لە سەرەتاوە باشتر یاری کرد و لە چارەگی یەکەمدا بە جیاوازی ٢٠ خاڵ پێش کلێڤلاند کاڤالیێرس، بەڵام دواتر تیپی میوان بە سەرکردایەتی داریۆس گراند، کە لەو یارییەدا بەتەنیا ٣٤ خاڵی تۆمارکرد، گەڕایەوە نێو کەشی رکابەری و نزیککەوتەوە لە تیپی میوان، بەڵام کاتی یارییەکە تەواو بوو، سەرکەوتن بووە بەشی برۆکلین نیتس، کە پلەی حەوتەمی لە ریزبەندی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتدا گرتووە.", "summary": "کێری ئیرڤینگی یاریزانی یانەی برۆکلین نیتس، بە تەنیا ٣٤ خاڵی بەدەستهێنا و ١٢ ئاسیستیشی هەبوو، کە بووە هۆکاری سەرەکی بردنەوەی یانەکەی لە کلێڤلاند کاڤالیێرس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130420223", "category": "sports", "summary_length": 154, "article_length": 655, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 300}, {"article": "یارییەکانی گەڕی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر بە یاریی ئیکوادۆر و پیرۆ دەستپێدەکەن، کە ئیکوادۆر بە ٩ خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندیی گرتووە و هەلێکی باشی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بە کۆکردنەوەی ٣ خاڵی دیکە هەڵوێستی خۆی بەهێزبکات لە گەیشتن بە مۆندیال، بەر لەوەی بەشداری لە کۆپا ئەمریکادا بکات، بەو پێیەی پیرۆ لە دۆخێکی خراپدایە و تاوەکو ئیستا تەنیا خاڵێکی هەیە. کاژێر ٠٢: ٠٠ ـی بەرەبەیان بە کاتی باشووری کوردستان، ئەرجەنتین لە یارییەکی گرنگدا دەبێتە میوانێکی رەزاگرانی کۆلۆمبیا، کە مێسی و هاوڕێکانی دوای لەدەستدانی ٢ خاڵی گرنگ لە یاریی پێشوویاندا بە چیلی، هەوڵدەدەن ئەمجارە بە ٣ خاڵەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بۆ ئەوەی نەهێڵن جیاوازییان لەگەڵ بەرازیلییەکان فراوانتربێت، کە سامبا ٤ خاڵ لەپێش تانگۆیە. کۆڵۆمبیا لە گەڕی رابردوودا لە پیرۆ، بە ٣ گۆڵ ٣ خاڵ گەڕایەوە و ئەمجارە هەوڵدەدات ٣ خاڵی دیکەش لە ئەرجەنتینییەکان وەربگرێت بۆ ئەوەی بەجددی بکەوێتە نێو رکابەرییەکە، کە ئێستا ٧ خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە. ئەرجەنتینییەکان لەم یارییەدا وەک هەمیشە پشت بە تواناکانی لیۆنێل مێسی کاپتنی بارسێلۆنا دەبەستن بۆ ئەوەی سەرکردایەتییان بکات بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکی گرنگ و زەحمەت لەنێو خاکی کۆلۆمبییەکاندا، کە دوای یاریی پێشوویان مێسی داوای لە هاوڕێکانی کرد کە پێویستە لە یارییەکانی داهاتوویاندا باشتر یاریی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆلۆمبییەکان بەبێ ئەستێرەکەیان خامیس رۆدریگزی یاریزانی ئێڤێرتۆن یاریی دەکەن، کە بەهۆی نائامادەباشییەوە دوورخراوەتەوە. لە دوایین ٥ رووبەڕووبوونەوەکانی نێوانیاندا تانگۆ باڵادەستبووە و ٣ جار براوە بووە و جارێکیش دۆڕاوە و جارێکیش یەکسان بووە. کاژێرێک و نیو دوای ئەو یارییە بەرازیلی پێشەنگ دەبێتە میوانی پاراگوای، کە هەموو بەرازیلییەکان و بگرە ئەمریکای باشوور و جیهانیش چاوەڕێی فیکەی کۆتایی یارییەکەن، نەک بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی بزانن، بەڵکو بۆ ئەوەی هەڵوێستی راهێنەر و یاریزانانی سامبا بزانن، کە بڕیارە دوای ئەو یارییە هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەنجامدانی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتەکەیان رابگەینن، کە ئەگەری بایکۆتکردنی پاڵەوانێتییەکە لە لایەن تیتێ و یاریزانەکانی لەئارادایە، بەرازیلییەکان لە ماوەی ٩٠ خولەکی یارییەکەدا تەنیا بیر لە ئەنجامی یارییەکە و بەدەستهێنانی ٣ خاڵ دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی خاڵەکانیان بگەیننە ١٨ خاڵ و گەیشتنیان بە مۆندیال زۆر نزیک بکەنەوە. پاراگوای کە بە ٧ خاڵ چوارەمی ریزبەندییە، هەوڵدەدات دوای ٦ یاریی لەم پاڵاوتنانەدا یەکەم شکست بە بەرازیل بێنێت، کە بەرازیلییەکان ٣٦ ساڵە نەیانتوانیوە لەسەر خاکی پارگوای لەو هەڵبژاردەیە ببەنەوە. هەرچۆنێک بێت تیتێ هەوڵدەدات ئەو گرێکوێرەیەی سامبا لە بەرامبەر پاراگوای بکاتەوە و بشبێتە یەکەم راهێنەری بەرازیل کە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا هەر شەش یاریی یەکەم بباتەوە.", "summary": "بەرەبەیانی سبەی گەورەکانی ئەمریکای باشوور، بەرازیل و ئەرجەنتین هەوڵدەدەن بە بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گرنگ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالەوە بەرە و کۆپا ئەمریکا بڕۆن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/080620213", "category": "sports", "summary_length": 156, "article_length": 2464, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 1131}, {"article": "دکتۆر نەوال شەلەبی، بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەوپێشبردنی میتۆدەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن لە میسر ئاشکرایکرد، کە کاروانی یارییکردنی محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی تۆپی پێی میسر و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە وانەی زمانی ئینگلیزی لە هەردوو قۆناخی دواناوەندی و ئامادەییدا بخوێندرێت. بەپێی ئەو زانیارییانەی نەوال شەلەبی رایگەیاندوون، ئەمساڵ دەست بە خوێندنی کاروانی سەڵاح دەکرێت، بۆ ئەوەی هەموو قوتابیان هەلی ئەوەیان هەبێت، زانیاری ورد لەبارەی کاروانی وەرزشی و سەرکەوتووی ئەو یاریزانە لە تۆپی پێدا بزانن. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی زیادکردنی کاروانی سەڵاح لە سیستمی خوێندندا ئەوەیە کە ئەو یاریزانە، پاڵپشتیی بەردەوامی وڵاتەکەی کردووە بۆ بەرەودان بە زمانی ئینگلیزی و خەڵکی هانداوە بۆ ئەوەی خۆیان فێری ئەو زمانە بکەن. محەممەد سەڵاح یەکێک سیمبۆلە دیارەکانی میسرە، لە ٢٠١٧ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کردووە، لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و رۆڵی گەورە و کاریگەری لە یانەکەدا هەبووە. سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول ٢٠١٧ - ٢٠١٨ بووە گۆڵکاری پرێمەرلیگ بە تۆمارکردنی ٣٢ گۆڵ، لە ٢٠١٨ - ٢٠١٩ هاوشانی سادیۆ مانێ و پیێر ئۆبامیانگ بووە گۆڵکاری پرێمەرلیگ، لەگەڵ یانەکە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، نازناوی پرێمەرلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانی بردووەتەوە. ئەستێرە میسرییەکە لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەباشترین کاتەکانیدا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ لەگەڵ جەیمی ڤاردی گۆڵکاری خولەکەیە. ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی ئەو کاریگەرییە مەزنەی لە یانەکەیدا هەیبوو، گۆڤاری تایمی ئەمریکی ناوی محەممەد سەڵاحی لەنێو لیستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان دانا. undefined", "summary": "وەزارەتی پەروەردە و خوێندن لە میسر بڕیارییدا، بڕیارییدا کاروانی یارییکردنی محەممەد سەڵاح، لە ناوەندەکانی خوێندن لە وڵاتە بخوێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/181020216", "category": "sports", "summary_length": 131, "article_length": 1502, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 673}, {"article": "بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی یانەی بارسێلۆنا، هەریەکە لە ئەلفرێد شرودێر، راهێنەری پێشووی یانەی هۆفێنهایمی ئەڵمانی و هێنریک لارسۆن، هێرشبەری پێشووی سوێدی و یانەکە وەک یاریدەدەری راهێنەری بارسا دیاریکراون و تاوەکو ٣٠ ـی ٧ - ٢٠٢٢ گرێبەستیان لەگەڵ کراوە. لارسۆن لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و پێشتر راهێنەری یانەی هیلسینبۆرگی سوێدی بوو، ئەلفرێد شرودێریش، لە ٢٠٠٩ ـەوە کاری راهێنەرایەتی دەکات، لەگەڵ چەند یانەیەکی گەورە کاریکردووە پێشتر یاریدەدەری راهێنەری یانەی ئایاکس بووە و وەک راهێنەر کاری بۆ یانەی هۆفێنهایمی ئەڵمانیش کردووە. هێنریک لارسۆن، لە ٢٠٠٤ تاوەکو ٢٠٠٦ وەک هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا یارییکردووە و لە ٦٢ یارییدا ٢٢ گۆڵی کردووە و ٤ نازناوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.", "summary": "یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی یاریدەدەرەکانی رۆناڵد کۆمان، راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد و ئەستێرەیەکی پێشووی یانەکەش لە دەستەی راهێنەراندایە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210820204", "category": "sports", "summary_length": 150, "article_length": 693, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 328}, {"article": "لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا دەستەی پرێمەرلیگ رایگەیاند: \"لە دوو رۆژی رابردوودا، پشکنینی پزیشکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٧٤٨ یاریزان و کارمەندی یانە بەشدارەکان کراوە، لە دەرئەنجامی پشکنینەکان ٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە دەبێ سەرجەمیان بۆ ماوەی ٧ رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن\". هەروەها لە بڵاوکراوەکەی دەستەکەدا هاتووە، سەرجەم تووشبووان لە ٣ یانەی بەشدارن لە پرێمەرلیگ، بەڵام ناسنامەی تووشبووەکان ئاشکرا نەکراوە، داخۆ یاریزانن، یان کارمەندانی یانەکانن\". لە کۆتایی بڵاوکراوەکەی دەستەی پرێمەرلیگ هاتووە \"دەستەکە بۆیە ئەم زانیاریانەی ئاشکرا کرد، بە ئامانجی نییەتپاکی و روونیی بوو، لە ئاشکراکردنی ئەنجامی پشکنینەکان، دڵنیایش دەدەین کە دوای هەر قۆناخێکی پشکنین دەرئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەین\". راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا ناسنامەی تووشبوویەکی پرێمەرلیگیان ئاشکرا کرد کە ئیان واینی یاریدەدەری راهێنەری یانەی بێرنلییە کە ناوی لە لیستی ئەو ٦ کەسەدایە کە ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە.", "summary": "دەستەی بەرێوەبردنی خولی ئینگلیزی ئاشکرایکرد، ٦ حاڵەتی نوێی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یانەکانی پرێمەرلیگ تۆمارکران، کە سەرجەم تووشبووەکان لە ٣ یانەی بەشدار لە پرێمەرلیگ تۆمارکران.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1905202010", "category": "sports", "summary_length": 184, "article_length": 887, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 405}, {"article": "دوای ٦ ساڵ دوورخستنەوە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەهۆی روودانی کێشەیەک لەنێوان خۆی و ڤالبوینای هاوڕێیدا، کەریم بنزیمای هیڕشبەری یانەی ریال مەدرید لە لایەن دێشامپەوە بانگهێشتی ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرایەوە بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی ٢٠٢٠. دێشامپ لە یەکەم لێدوانیدا، لەو بارەیەوە گوتی \"کەریم بنزیمام گەڕاندەوە ریزەکانی هەڵبژاردەکەمان، کاتێک دڵنیابووم لەوەی هیچ کێشەیەک دروست ناکات و کاریگەری لەسەر سەقامگیریی ژووری جلگۆڕینمان نابێت\". دێشامپ هەروەها گوتی \"بەڕاشکاوی بنزیما لە ماوەی رابردوودا لە پەیوەندی بەردەوامدا بووە لەگەڵ هاوڕێکانی و لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا یاری لەگەڵ کردوون یان لەو تیپانەی یاری بۆ کردوون، بۆیە ئەو بڕیارەمدا، چونکە دڵنیابووم لەوەی هیچ کێشەیەک لە ناو تیپەکەماندا دروست ناکات\". ئەو راهێنەرە جەختی لەوەش کردەوە کە هەمیشە بەرژەوەندی تیپەکەی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوە داناوە، رای زۆربەشیان لەگەڵ گەڕانەوەی بنزیمادا بووە، ئاماژەیان بە گرنگی گەڕانەوەی بنزیما بۆ ناو تیپی نەتەوەیی کردووە، ئەمەش وایکردووە رای زۆرینە لەبەرچاو بگرێت. دێشامپ سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی تیپەکەیشی قسەی کرد و گوتی \"یاریی یەکەمی ئامادەکارییەکانمان باش بوو، وێڵزی رکابەریش یارییەکی باشی کرد. ئێستا بەشی دووەمی ئامادەکارییەکانمان دەستپێدەکەین، کەشی نێو کەمپەکە ئەرێنییە، بەڵام دەبێت هەندێک لایەن باشتر بکەین، کە بە راهێنانەکانی دووبارە ئەوە دەکرێت\". دێشامپ داوای لە یاریزانەکان کرد هەموو یارییەکانی یۆرۆ بەجددی وەربگرن و خاو و کەمتەرخەمی نەکەن لەبەرئەوە ئەوان دیاریترین بەربژێرن بۆ بردنەوەی ئەو نازناوەیە و گوتی \"پێویستە تیپەکەمان هەموو شتێک پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بگاتە لووتکە و هەروەها دووربێت لە هەر سوپرایزێک\". راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی \"جگە لە کارامەیی و توانا تاکەکەسییەکان، گرنگ دەبێت تیپەکە هێزی خۆی لە ئاستی بەکۆمەڵدا نیشان بدات، هەروەها پەرۆشی و هۆکاری و یەکلاییکردنەوەش زۆر گرنگن\".", "summary": "دیدێ دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، بۆ یەکەمجار باسی گەڕاندنەوەی کەریم بنزیمای گۆڵکاری یانەی ریال مەدریدی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان کرد و گوتی \"هەمووان دەیانویست کەریم بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050620213", "category": "sports", "summary_length": 214, "article_length": 1726, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 783}, {"article": "کۆمەڵەی یەکەم جۆکۆڤیچ کارەسات بوو، یان بڵێین نادال لەوپەڕی باشیی خۆیدا بوو، شەش سفر لێیبردەوە، ئەمە لە فایناڵەکاندا کەمجار روودەدات، بەڵام لە ساڵی رابردوو لە پاڵەوانێتی رۆما بەهەمان شێوە نادال وای لە جۆکۆڤیچ کرد. کۆمەڵەی دووەم هەمووان چاوەڕێی وەڵامێکی بەهێزی نۆلێ بوون، کەچی نادال لەم کۆمەڵەیەش هەناسەی لە ئەستێرە سێربییەکە بڕی و شەش بە دوو لێی بردەوە. لە کاتێکدا کۆمەڵەی سێیەم یەکلاکەرەوەبوو، نۆڤاک جۆکۆڤیچ زۆر بەبەهێزی دەستیپێکرد و خەریکبوو گەڕانەوە بۆ کەشی پاڵەوانێتییەکە رابگەیێنێت، بەڵام رافا لەوپەڕی تەرکیز و ئاستبەرزیدابوو، دوای رکابەرییەکی بەهێز، لە کۆتایی ئەم کۆمەڵەیەی بە ئەیسێکی کوشندە لێبردەوە و بووە پاڵەوان. نادال بیستەم گراندسلامی لە مێژوویدا بەدەستهێنا، کە ژمارەی پێوانەیی رۆجێ فێدێرێری سویسری یەکسانکردەوە وەک خاوەنی زۆرترین گراندسلام لە مێژووی تێنسدا. کوڕەکەی مایۆرکا یەکەم یاریزانی تێنسە بتوانێ چوار گراندسلام بەبێ دۆڕانی هیچ گێمێک بباتەوە، ئەوەی نادال کردی بردنەوەی رۆلان گارۆسی ژمارە ١٣ بوو لە مێژوویدا، کە ئەمەش هەر ژمارەیەکی پێوانەییە , چوار ساڵیشە لەسەریەک ئەم نازناوە دەباتەوە. بە دروستی، لەوەتەی نادال دەرکەوتووە لە ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە تا ئەمساڵ، تەنیا سێ جار روویداوە نادال نەبێتە پاڵەوانی رۆلاند گارۆس، واتا لە ١٦ ساڵی رابردوودا، ١٣ جار ئەم نازناوە بۆ رافا پێکەینەوە.", "summary": "رافایێل نادال، دوای پێشکێشکردنی ئاستێکی خەیاڵی، شکستێکی جەرگبڕی دووچاری نۆڤاک جۆکۆڤیچی سێربی و پۆلینکراوی یەکەمی جیهان کرد، وانەیەکی مێژوویی فێری نۆلێ کرد کە هەرگیز لە یاریگەی گڵدا تووخنی ئەو ماتادۆرە نەکەوێ، بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێ وەڵام شکستی پێهێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/121020207", "category": "sports", "summary_length": 253, "article_length": 1195, "summary_token_count": 127, "article_token_count": 565}, {"article": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، دەستبەرداری گارێس بەیڵ و خامێس رۆدریگێز ببن، لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا. بەپێی زانیارییەکان، یانەی ریال مەدرید سەرکەوتوو نەبووە، لە جێبەجێکردنی ئەم داواکارییەی زیدان بۆ دەستبەرداربوون لەو دوو یاریزانە، لەکاتێکدا هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە بۆ گفتوگۆی ریال مەدرید لەگەڵ یانەکانی دیکە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانانە پێیان. میدیای ئیسپانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو دوو یاریزانە لەگەڵ یانەکە دەگەڕێنەوە ڤالدیبێباس بۆ ئەوەی خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادەبکەن، سەرەرای ئەوەی باسی ئەوەدەکرا کە بەیڵ بیر لەوە دەکاتەوە بگەڕێتەوە یانەی تۆتێنهام و لەژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ یاریی بکات. کێشەیەکی دیکەی ریال مەدرید مووچەی بەرزی یاریزانەکانیەتی، کە بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییەی بەسەر یانەکەدا هاتووە رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.", "summary": "زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید داوای دەستبەرداربوون لە دوو یاریزان لە کارگێری یانەکەی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210820201", "category": "sports", "summary_length": 103, "article_length": 817, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 371}, {"article": "رۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ریال مەدرید باس لەوە دەکات: \"بەشدارینەکردنی سێرجیۆ رامۆس لە رێکلامی پۆشینی درێسی نوێی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو، ئاماژەی بەهێزن لەسەر ئەوەی رۆژەکانی تەمەنی رامۆس لە ریال مەدرید سنووردارە\". رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات: \"ئەگەرچی بەشێکی بەرچاوی یاریزانانی ریال لە ریکلامی پۆشینی درێسی وەرزی داهاتووی ریال مەدرید بەشدارییان نەکردووە، بەڵام هەمیشە رامۆس یەکێک بووە لە کەسە سەرەکییەکانی کە بۆ شداریکردن لە پۆشینی درێسی نوێی یانەی شاهانە کە سێشەممەی رابردوو رێکلامی درێسی یانەی ریال بڵاوکرایەوە\". رۆژنامەکە نووسیویەتی: \"تاوەکو ئێستا دیار نییە بەشدارینەکردنی رامۆس، بە بڕیاری بەرپرسانی یانەکە بووە، یان لەسەر داوای خۆی بووە، یاخود بە رەزامەندی هەردوولا بووە کە رامۆس بەشداری لە رێکلامی درێسی نوێی یانە مەدریدییەکەی نەکردووە\". رۆژنامەکە بەشدارینەکردنی رامۆسی لە بانگەشەی درێسی نوێی یانەکە بە ئەو وەرزەی رۆناڵدۆ دەچوێنن کە ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتوسەوە کرد. گرێبەستی کاپتنەکەی ریال مەدرید لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کۆتاییدێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوولا نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی سەبارەت نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرجیۆ رامۆس.", "summary": "رۆژنامەکانی ئیسپانیا هۆکارێکی گرنگ باس دەکەن کە وادەکات رۆیشتنی سێرجیۆ رامۆس لە ریال مەدرید ئەگەرێکی بەهێز بێت لە ریزەکانی ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/020620216", "category": "sports", "summary_length": 165, "article_length": 1079, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 487}, {"article": "لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و لەبەشی رۆژئاوای کیشوەرەکەدا، کاژێر ٢١: ٠٠ هەردوو یانەی نەسر و هیلال لەسەر یاریگەی مەرسۆل پارکی تایبەت بە نەسر رووبەڕووی یەکدەبنەوە. لە قۆناخی رابردووی پاڵەوانێتییەکەدا، هیلال بە ٣ - ٠ لە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی بردەوە و نەسریش بە ٥ - ١ لە یانەی وەحدەی ئیماراتی بردەوە، ئەمشەو لە یاریی وەرزدا رکابەری لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکەن. هەردوو یانە بەرامبەر یەکدی خاوەنی مێژوویەکی گەورەن، ١٦٨ یارییان لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، هیلال لە ٦٦ یارییدا بردنەوەی تۆمارکردووە، ٥٩ یاری لە بەرژەوەندی نەسر کۆتاییهاتووە و لە ٤٣ یارییشدا یەکسانبوون. یاریی ئەمشەوی دێربیی ریاز، یەکەم رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە دەبێت لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا، براوەی یارییەکەیان بەرامبەر براوەی نێوان هەردوو یانەی ئۆڵسان هیوندای کۆریای باشوور و پۆهانگ ستیلەرزی کۆریای باشوور یارییدەکات کە ئەم دوو یانەیە رۆژی چوارشەممە لە قۆناخی پێشکۆتاییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە. ماجد عەبدوڵلا، ئەستێرەی پێشووی یانەی نەسر بە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ، گۆڵکاری دێربیی نێوان هەردوو یانەیە، سامی جابر، ئەستێرەی پێشووی یانەی هیلالیش زۆرترین گۆڵی لە یارییەکانی نێوان هەردوو یانەدا بۆ یانەکەی تۆمارکردووە کە ژمارەیان ١٠ گۆڵە. لە مێژووی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، یانەی هیلالی سعودی سێجار نازناوەکەی بردووەتەوە، کە تەنیا یانەی پۆهانگ ستیلەرزی کۆریای باشوور ئەو ژمارەیەی نازناوەکەی بردووەتەوە، دوایینجار کە هیلال بووە پاڵەوان لە ساڵی ٢٠١٩ بوو، یانەی نەسریش هیچ جارێک نازناوەکەی نەبردووەتەوە و چاوی لەوەیە هەلی بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لەدەست نەچێت، بەڵام ئەرکی قورسە، لەکاتێکدا هیلال خاوەنی راهێنەرێکی بەنێوبانگی وەک لیۆناردۆ جاردیم و چەندین ئەستێرەی دیاری وەک بافیتیمبی گۆمێز، موسا ماریگا، ماتیۆس پێرێرا و چەندین ئەستێرەی دیکەیە لەسەر ئاستی سعودیە و دەرەوە.", "summary": "یاریی لووتکەی قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، دێربیی ریازی پایتەختی سعودیە، هەردوو یانە بەنێوبانگەکەی ئەو وڵاتە، هیلال و نەسر کۆدەکاتەوە بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/191020211", "category": "sports", "summary_length": 196, "article_length": 1684, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 779}, {"article": "هەروەها دەیان کەس لە چوارەمین رۆژی بێکاریی نەتەوەییدا، لەدژی حکومەتی سەرۆک ئیڤان دوک خۆپیشاندانیان کرد، بۆ داواکردنی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی حکومەت و سنووردانانێک بۆ ئەو شێوازە دڕندانەیەی پۆلیس پەیڕەوی دەکات. خۆپیشاندەران لە دەوروبەری یاریگاکە کۆبوونەوە بۆ رەتکردنەوەی ئەو پاڵەوانێتییە کیشوەرییە، کە لەم هەفتانەی دواییدا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور و حکومەتی کۆڵۆمبییەوە پەسەندکراوە، ئەوان چەندین بانەریان بەرزکردبووە بۆ رەتکردنەوەی ئەو پاڵەوانێتییە، وەک \"جامی خوێن، تۆپەکە بە خوێن پیس مەکەن\". لە یەکێک لە شەقامە گرنگەکانی پایتەختی کۆڵۆمبیا، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان یاری تۆپی پێ و بالەیان ئەنجامدا، هەروەها یاریی بۆکسێنیش بەڕێوەچوو. ئێرنستۆ لۆتینا، وەزیری وەرزشی ئەو وڵاتە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، دووپاتیکردەوە کە حکومەتی کۆلۆمبیا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەرجەنتین میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکات، سەرەڕای ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کە سێ هەفتە لەمەوبەر دەستیپێکردووە. لۆتینا لە کۆنفرانسەکەدا، گوتی \"رێگەمان پێبدەن کۆپا ئەمریکا وەک لینکێک بۆ ئاشتی و ئازادی رادەربڕین بەکاربێنین\". ئەو گوتیشی \"دەزانم خەڵکێکی ناڕازی هەیە، بەڵام ئەمڕۆ کۆڵۆمبیا لە هەموو کات زیاتر و وەک ساڵی ٢٠٠١ پێویستی بە کۆپا ئەمریکا هەیە\". بریاڕبوو ساڵی رابردوو پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرونا دواخرا، کە بڕیارە لە ١٣ ـی حوزەیرانەوە تاوەکو ١٠ ـی تەممووز بەڕێوەبچێت.", "summary": "ژمارەیەک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری بۆگۆتای کۆڵۆمبیا، خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان بەخۆیانەوە بینی، کە ژمارەیەکیان لەبەردەم یاریگەی کامپیندا کۆببوونەوە و داوایان دەکرد ئەو وڵاتە میوانداری پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا نەکات، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ ئەرجەنتین میوانداری بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/200520214", "category": "sports", "summary_length": 281, "article_length": 1294, "summary_token_count": 122, "article_token_count": 593}, {"article": "یانەی مانچێستەر سیتی رۆیشتنی نيكۆلاس ئۆتامێندی بۆ ریزەکانی بێنفیکا راگەیاند و لەجیاتی ئەو گرێبەستی لەگەڵ رۆبن دیازی بەرگریکاری یانەی بێنفیکا کرد. گواردیۆلا سوپاسی ئۆتامێندی کرد و گوتی \"پێویستە سوپاسی ئۆتامێندی بکەم، ئەو بەشێکە لەو سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەی لە ساڵانی دواییدا بەدەستمان هێناوە\". پێپ گواردیۆلا، نهێنییەکی ئۆتامێندی ئاشکراکرد و گوتی \"لەو وەرزەدا کە نازناوی پرێمەرلیگمان بە کۆکردنەوەی ١٠٠ خاڵ بردەوە، ئۆتامێندی سەرسوڕهێنەر بوو، ئەو پاژنەی پێی شکابوو، کەچی بە ٢٠ تەقەڵەوە یاری دەکرد. ئەو خاوەن عەقڵیەتێکی گەورەیە، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازم\". گواردیۆلا لەبارەی ئۆتامێندییەوە زیاتر گوتی \"ئۆتامێندی یەکێک دەبێت لەو شتە گەورانەی کە لەم یانەیەدا هەمیشە لەبیرم دەبن\". راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی هەروەها گوتی \"ئۆتامێندی خاوەن کەسایەتییەکی بەهێزە، خۆشحاڵم کە مەشقم بەو داوە، ماڵئاوابوونێکی جوانمان بۆی رێکخستبوو\". نيكۆلاس ئۆتامێندیش لە لای خۆیەوە سوپاسی پێپ گواردیۆلا و یانەی مانچێستەر سیتی کرد و گوتی \" ٥ ساڵی جوانم لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەڕێکرد، نەک هەر لەبەر تۆپی پێ، بەڵکو لەبەرئەوەی هەمووان رێزت دەگرن، لە چێشتلێنەرەوە تاوەکو کرێکاران و بەرپرسانی یانەکەش\".", "summary": "پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، ماڵئاوایی لە نيكۆلاس ئۆتامێندیی بەرگریکاری ئارجەنتینیی یانەکەی کرد، کە چووەتە ریزەکانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/011020207", "category": "sports", "summary_length": 158, "article_length": 1085, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 501}, {"article": "سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند. وردەکاریی مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناخی دووەمی خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێگە بە هاوڵاتی ئاسایی دەدرێت لە دوای ٤ ـی مانگەوە لە هەندێک رووبەری کراوەدا وەرزش بکەن، هەروەها رێگە بەگەڕانەوە یاریزانانی یارییە تاکییەکانی وەک تێنس دەدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەواو مەشقەکانیان بکەن، ئەمەش ناڕەزایەتی دەستەی یاریزانانی سێریا ئەی لێکەوتەوە کە بۆچی رێگە بە یانەکانی تۆپی پێ نادرێت ئەو کارە بکەن. سپادافۆرا لە رێگەی فەیسبووکەوە گوتی، هیواخوازین رۆژی ١٨ ـی مانگی داهاتوو وەرزشە بە کۆمەڵەکان دەستپێبکەینەوە، هەروەها سوپاسی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرد، کە رەتیکردەوە کەسێکی نێو فیدراسیۆنەکە گوتبێتن کە رێککەوتن لەگەڵ حکومەت کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیتالیا، لەوانەیە هەندێک لە سەرۆکی یانەکان هەواڵی درۆ بڵاوبکەنەوە بۆ گوشار خستنە سەر حکومەت. ڤیچێنزۆ سپادافۆرا، وەزیری وەرزشی ئیتالیا وەزیری وەرزشی ئیتالیا زیاتر گوتی، ئەوەی ئێستا کردوومانە، تاکە هیوایە بۆ گەڕانەوەی تۆپی پێ، ئەگەر ئەمە نەبێت تاکە چارەسەر ئەوەیە هاوشێوەی فەرەنسا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خولەکەیە. ڤیچێنزۆ سپادافۆرا لە کۆتایی قسەکانیدا، هەموو ئەمە لەسەر تاکە کەس وەستاوە کە چۆن رێز لە یاساکان دەگرێت، ئەگەر ئێمە پێمان وابێت لە دوای ٤ ـی مانگی داهاتوو هەموو شت چارەسەردەبێت، ئەوا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکەین.", "summary": "ڤیچێنزۆ سپادافۆرا، وەزیری وەرزشی ئیتالیا، وەڵامی رەخنەکانی دەستەی یاریزانانی ئیتالیا لەبارەی کاتی گەڕانەوەی بە کۆمەڵی یاریزانان بۆ راهێنانەکان دایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/290420203", "category": "sports", "summary_length": 150, "article_length": 1218, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 563}, {"article": "لیۆنێل مێسی، دوای ئەوەی خەڵاتی ئێل پیچیچیی بۆ گۆڵکاری وەرزی رابردووی لالیگا وەرگرت، کە حەوتەمجارە دەبێتە گۆڵکاری ئەو خولە، قسەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کرد و دڵخۆشیی خۆی بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە نیشاندا. لیۆنێل مێسی، سەرەتا گوتی \"بڕوام نەدەکرد ٧ جار دەبمە گۆڵکاری لالیگا و ریکۆردی زازا دەشکێنم، دڵخۆشییەکی گەورەیە بۆ من\". لیۆ هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە دەیەوێت لەم وەرزەشدا ببێتە گۆڵکاری لالیگا؟ گوتی \"بیر لە هەشتەم نازناوی گۆڵکار ناکەمەوە، دەمەوێ جارێکی دیکە نازناوی لالیگا ببەمەوە، وەرزی رابردوو لەدەستمانداوە و پێویستە ئەم وەرزە لەپێناویدا بجەنگینەوە\". سەبارەت بە ململانێکردن لەسەر نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و لالیگاش، مێسی گوتی \"هەوڵدەدەین هەموو نازناوەکان ببەینەوە، راستە تیپەکەمان هەندێک کاتی پێویست بوو، بەرە بەرە گەشەدەکات، بەڵام ئێمە شایەنی زیاتربووین، بەتایبەتی بەرامبەر ئالاڤێش، خیتافی و ریال مەدریدیش لە کامپ نو، چونکە لەو یارییانەدا چەندین هەلی ئاسانمان بۆ رەخسان، ئەگەر هەندێکیانمان گۆڵکردبان بارودۆخەکە دەگۆڕا\". ئەستێرەی ئەرجەنتینی , گوتیشی \"پێویستیمان بە چەند ئەنجامێکی باش هەیە بەسەریەکەوە بۆ ئەوەی بتوانین بارودۆخەکە بگۆڕین، بەڕاستی دوای کۆرۆنا تۆپی پێ زۆر گۆڕاوە، هەموو یارییەکان زەحمەتن، بەڵام هەوڵدەدەین سەقامگیر ببین\". سەبارەت بەو گۆڵەش کە کردییە دیاری بۆ گیانی مارادۆنا؟ ئەستێرەی ئەرجەنتینی گوتی \"رۆژێکی تایبەت و ساتەوەختێکی جیاواز بوو، خۆشبەختم کە توانیم گۆڵێک پێشکەشی گیانی مارادۆنا بکەم، خۆم بۆ ئەوە ئامادەکردبوو\".", "summary": "لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگەیاند، بڕوای نەدەکرد ٧ جار خەڵاتی ئێل پیچیچیی بۆ گۆڵکاری لالیگا دەباتەوە و گوتی \"بیر لە هەشتەم نازناوی گۆڵکار ناکەمەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/22122020", "category": "sports", "summary_length": 182, "article_length": 1350, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 627}, {"article": "کاژێر ٢٢: ٠٠ لەسەر یاریگەی ئەلفرێدۆ دێستێفانۆ، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، هەردوو یانە ئیسپانی و ئینگلیزییەکە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی سەرنجڕاکێشترین پاڵەوانێتیی تۆپی پێ ئەنجامدەدەن، بۆ بڕینی هەنگاوی یەکەم بەرەو قۆناخی داهاتوو. ریال مەدرید بە بیرەوەرییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ـەوە بەرامبەر لیڤەرپوول یارییدەکات، کاتێک لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بە ٣ - ١ لە یانە ئینگلیزییەکەی بردەوە و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا، کە ئەو یارییە زۆر رووداوی سەرنجڕاکێشی بەخۆیەوە بینی، یەکێکیان بەریەککەوتنی رامۆس و سەلاح بوو، کە بەهۆیەوە یاریزانە میسرییەکە نەیتوانی یارییەکە تەواوبکات، رۆناڵدۆ سەرکردەی ریال مەدرید بوو لە یارییەکەدا، گارێس بەیڵ گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و زیدان و هاندەرانی سەرسامکرد، لۆریس کاریۆس، گۆڵپارێزی ئەو کاتەی لیڤەرپوول دوو هەڵەی کۆشندەی کرد و بووە هۆکاری سەرەکی دۆڕانی یانەکە لەو یارییەدا. دوای دۆڕانی لەو یارییەدا کڵۆپ تیپەکەی بەرەو دەستکەوتی یەک لە دوای یەک برد، نازناوی چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا، جامی جیهانی یانەکان و خولی ئینگلتەرای لەگەڵ یانەکە بردەوە و لیڤەرپوولی گەڕاندنەوە سەر سەکۆی نازناوەکان. ریال مەدرید و لیڤەرپوول لە مێژوودا ٦ یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، هەریەکەیان ٣ یارییان بردووەتەوە، هەر یەکەشیان ٧ گۆڵیان لە دژی یەکدی کردووە و ژمارەکانیان هاوسەنگن، دوایین یاریشیان یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٨ - ٢٠١٧ بوو لە کیێڤ کە ریال مەدرید تێیدا بووە پاڵەوان. ترسی هاندەرانی ریال مەدرید و زیدان بەر لە ئەنجامدانی ئەم یارییە بەهێز و گرنگە، دوو شت هاندەرانی لۆس بلانکۆس دەترسێنن کە ئەمانەن؛ یەکەم؛ سێرخیۆ رامۆس، سەرکردە و کاپتنی یانەکە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، هێشتا داهاتووی یاریزانەکە بۆ بەشداریکردن لە یاریی کلاسیکۆی رۆژی شەممەش دیارنییە، گرێبەستی یاریزانەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و تاوەکو ئێستا داهاتووی یاریزانەکە دیارنییە، هەر یارییەک کە سێرخیۆ یاریی نەکردبێت، هێرشبەرانی تیپی بەرامبەر بە ئاسانی گەیشتوونەتە گۆڵی تیپی یانەی شاهانە، پەرتەوازەیی بە هێڵی بەرگری تیپەکەوە دیارە، جگە لەوەی کە رامۆس یاریزانەکە دەتوانێت زۆربەباشی هێڵی بەرگری و ناوەڕاست بەیەکدییەوە ببەستێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە لێدانی سەردا بەهێزە و لە یارییە گرنگەکاندا هەمیشە رۆڵی گەورە و کاریگەری هەبووە، بەڵام ئەمشەو ریال مەدرید لەو چەکە بەهێزەی بێبەشە کە بۆ زیدان جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە، جگە لەو یاریزانە، هەریەکە لە دانی کارڤاخال بەهۆی پێکان و ئیدین هازاردیش بە هۆکاری هونەرییەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن. دووەم؛ ئامارەکانی زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەرا باش نین، لەکاتێکدا راهێنەرە فەرەنسییەکە وەک راهێنەری ریال مەدرید ٧ یاریی بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەرا کردووە، تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە، لە دوو یارییدا یەکسانبووە و سێ یاریی دۆڕاندووە، لەو ٧ یارییەدا تیپەکەی زیدان ٨ گۆڵی کردووە و ٩ گۆڵی کردووە، لەو یارییانەشدا تیپەکەی زیزۆ تەنیا دوو جار گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە، کە ئەمەیان هاندەرانی ریال مەدرید دەترسێنێت، لەکاتێکدا هەر گۆڵێک لە یارییەکەدا لە ریال مەدرید بکرێت، تیپەکە دەکەوێتە بارودۆخێکی قورس و ئاڵۆزەوە، بۆیەش سەرەڕای ئەوەی تاکە یانەی ئیسپانییە لە چامپیۆنزلیگدا ماوە و لە لالیگاشدا لە دوایین یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ١١ یاریی رابردووی بەبێ دۆڕان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەڕێکردووە، بەڵام هێشتا زیدان هەست بە ئارامی ناکات. یانەی لیڤەرپوول سەرەڕای ئەوەی لە دەستپێکی ئەمساڵدا نەیتوانی بەهێزەوە دەربکەوێت و تووشی دۆڕانی یەک لە دوای یەک هات، لە ١٥ یاریی سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تەنیا ٩ یاریی بردەوە، بەڵام کڵۆپ تیپەکەی گەڕاندەوە سەر رێگەی راست و لە سێ یاریی رابردوویدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەتایبەتیش ئەو ئاستەی لە یاریی رابردووی بەرامبەر ئارسیناڵ پێشکێشیانکرد و سێ خاڵیان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بردەوە ورەی یاریزانەکانی بەرزترە بۆ ئەوەی بەرامبەر ریال مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەون. کێشەی کڵۆپ بە درێژایی ئەم وەرزە پێکانی یاریزانەکانی بووە، بەتایبەتیش دوورکەوتنەوەی ڤێرجل ڤان دایک، ئەستێرەی دڵی بەرگری یانەکە کاریگەرییەکی گەورە و خراپی لەسەر پێکهاتەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە هەبوو، بەڵام کڵۆپ دەیەوێت پشت بکاتە هەموو کێشەکانی و بیری تەنیا لای بردنەوەی یارییەکە بێت. کڵۆپ بەر لەوەی بەرەو مەدرید بەڕێبکەوێت بڕیارییدا مەشق لە یاریگەی ئەلفرێدۆ دێستێفانۆ نەکات، لەکاتێکدا یارییەکە لەو یاریگەیەدا دەکرێت، ئەمەش لە پێناو ئەوەدا کە پلانەکانی بۆ یارییەکە ئاشکرا نەبن، جگە لەوەش راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەیەوێت یاریزانەکان بەهەمان شێوە یاریی بکەن وەک ئەوەی لە یاریگەی خۆیان بن، بۆیە بڕیارییدا دوایین مەشقەکانیشیان هەر لە ئانفێڵد بێت. زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید بەر لە یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی \" وەک ئەوەی یاریی کۆتایی بێت دەچینە نێو یاریگە و تاوەکو کۆتایی تێدەکۆشین، دەزانین کە دوو یارییمان لە پێشە، بەڵام جارێ تەنیا بیرمان لای ئەم یارییە\". زیدان دەڵێت \" لیڤەرپوول تیپێکی تەواوە ئەوان سێ هێرشبەر و مەترسیداری هەیە و بەشێوەیەکی گشتی تیپێکی بەهێزە و پێویستە بەرامبەر هۆشیارانە یاریی بکەین، کڵۆپ راهێنەرێکی نایابە و ئەزموونێکی زۆری هەیە، ئەوەی ئەو لە کاروانەکەیدا بۆ لیڤەرپوول کردوویەتی، هەمووان دەیانەوێت تایبەتمەندی ئەوی هەبێت\". راهێنەری ریال مەدرید زیاتر گوتی \" یاریی کۆتاییە و ماوەکەی ١٨٠ خولەکە، دوو یاریی چوون و هاتنمان لە پێشە، گرنگترین شت ئەوەیە بیرمان لای ئەم یارییە بێت و دەمانەوێت ئاستێکی بەرز پێشکێشبکەین و تەنیا بیر لە یارییەکە بکەینەوە\". راهێنەرە فەرەنسییەکە لە بارەی دوایین یاریی نێوانیان لە کیێڤ گوتی \" بیر لە رابردوو ناکەمەوە، ئەوە کۆتاییهات، یارییەکەی ئەمجارە بۆ هەردوو یانە جیاوازە و ئێمە ئامادەین بۆ یارییەکی جیاواز\". لە بەرامبەردا یۆرگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوول لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکە گوتی \" ئەگەر یانەیەک هەبێت بزانێت چۆن نازناوی چامپیۆنزلیگ دەباتەوە، ئەوا ئەو یانەیە ریال مەدریدە، هەمووان ریال مەدرید بە بەربژێر بۆ سەرکەوتن دەبینن، شتێکی جوانە و هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەمە نییە\". راهێنەری لیڤەرپوول زیاتر گوتی \" بیر لەوە ناکەمەوە لە کیێڤ چی روویدا، زۆر بەپەرۆشم بۆ یارییەکە، یاریی کۆتایی لە کیێڤ شەوێکی نامۆ بوو، بەڵام ئەو بووە رابردوو و زۆری بەسەردا تێپەڕیووە، بیر لە هەستی ئەو رۆژە ناکەینەوە و دەمانەوێت تەنیا بیرمان لای ئەوەبێت بەشێوەیەکی باش لە یارییەکەدا دەربکەوین\". راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەڵێت \" ئەگەر دوای هەفتەیەک دوای یارییەکەی کیێڤ پرسیارییان لێکردبام کە دەتەوێت رامۆس ببینی، دەمگوت نەخێر\". پرسیارێک لە بارەی ئەگەری بوون بە راهێنەری ریال مەدرید لە داهاتوودا لە کڵۆپ کرا، ئەو لە وەڵامدا گوتی \" ئەگەر وازم هێنا دڵخۆشم دەبم، چونکە راهێنەرایەتی ماینز، دۆرتموند و لیڤەرپوولم کردووە\". رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەبارەی یارییەکەی ئەمشەوی نێوان ریال مەدرید و لیڤەرپوول لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ژمارەی نازناوەکانی هەردوو یانەی لە چامپیۆنزلیگدا بەشێوەی بازنەیی داناوە و نووسیوویەتی \" پاڵەوانەکان گەورەییان دەوێت\" بە مەبەستی ئەوەی کە هەردوو یانە پاڵەوانەکە دەیانەوێت گەورەیی خۆیان لە یارییەکەدا پێشانبدەن. مارکا دەڵێت \" ریال مەدرید دەیەوێت باشترین ئاستی خۆی لە چامپیۆنزلیگدا لە ڤالدێبێباس پێشانبدات، هەنگاوی یەکەم لە بەریەککەوتنێکی گەورەدا لەنێوان سپی و سوورەکان، ١٩ نازناوی کیشوەری، کە ئاماژەیە بۆ ١٣ نازناوەکەی ریال مەدرید و ٦ نازناوەکەی لیڤەرپوول. رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەی محەممەد سەلاح و کەریم بنزیمای لە لاپەرەی یەکەم داناوە و نووسیوویەتی \" دوو زەبەلاح\" لیڤەرپوول و ریال مەدرید ١٩ نازناوی چامپیۆنزلیگیان هەیە و رووبەڕووی یەکدەبنەوە، گۆڵکارەکانیان بنزیما بە ٢٤ گۆڵ و محەممەد سەلاح بە ٢٦ گۆڵ\". کە ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵانەی ئەو دوو یاریزانە لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆماریکردوون. رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەی کڵۆپی لە لاپەرەی یەکەم داناوە و نووسیوویەتی \" بۆ هێرشبەر\"، کڵۆپ بەشێوەی هێرشبەر و بە یادگارییەکانی ٢٠١٨ ـەوە دەچێتە نێو یاریگە بۆ بەرامبەر ریال مەدرید. رۆژنامەی ستار سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بەهەمان شێوە وێنەی کڵۆپی بەشێوەیەکی گەورە داناوە و نووسیوویەتی \" باشترین شت بۆ بردنەوە ئەنجامبدە\". رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کڵۆپ دەیەوێت یاریزانەکانی هەموو شتێک بکەن، لە پێناو بردنەوەیان لە یارییەکەدا.", "summary": "یارییەک کە تامی تۆڵەکردنەوەی لە دەستدانی نازناوێکی لێدێت، یارییەکە کە رکابەری تێیدا بۆ هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دەگاتە لووتکە، ئەمە رووبەڕووبوونەوەی زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید و یۆرگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/06042021", "category": "sports", "summary_length": 264, "article_length": 7357, "summary_token_count": 125, "article_token_count": 3378}, {"article": "کارلۆس تێڤێز، کە لە ٣٠ ـی ئەم مانگەدا ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بۆکاجۆنیۆرز کۆتاییدێت، رایگەیاند گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و بەلای کەمەوە تاوەکو ٥ مانگی دیکە لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە و گوتی \"بەلای کەمەوە ماوەی گرێبەستەکەم تاوەکو کانوونی یەکەمی داهاتوو لەگەڵ یانەی بۆکاجۆنیۆرز درێژدەکەمەوە\". ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە، کە پێشتر بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی یاریکردووە، هەروەها گوتی \"ئەو مووچەیەم کە بەپێی گرێبەستە نوێیەکەم وەریدەگرم بەوانە دەبەخشم کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانیان پێگەیشتووە\". کارلۆس تێڤێز، لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"هەموو ئەو مووچەیەی لەمەودوا وەریدەگرم بەوانە دەدەم کە پێویستییان بە چارەسەرییە، دەدەمە گەڕەکە هەژارەکان، پارەم ناوێت، دەمەوێ بۆ خەڵکی بێت، دەیدەمە دەست رێکخراوێکی خێرخوازی کە ئامانجی قازانجکردن نەبێت\". ئەو یاریزانە تەمەن ٣٦ ساڵانەیە، هەروەها گوتیشی \"من و خێزانەکەم بڕیارمانداوە هەموو پارەی گرێبەستەکەم لەگەڵ بۆکاجۆنیۆرز ببەخشین، ئینجا دواتر بیر لە بارودۆخی خۆم دەکەمەوە، هەستدەکەم هەموو شتێک باشە، هیوادەخوازم جارێکی دیکە بەشداری لە جامی لیبرتادۆرێسدا بکەمەوە\".", "summary": "کارلۆس تێڤێز، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بۆکاجۆنیۆرز، دووپاتیکردەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ دەکاتەوە و بەو پارەیەی وەریدەگرێت یارمەتی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270620206", "category": "sports", "summary_length": 174, "article_length": 1048, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 496}, {"article": "بەپێی تۆڕی ئاماری وەرزشیی opta، هەڵبژاردەی ئازوری لە دوای سەرکەوتن بەسەر تورکیادا، ئەم ئامار و ریکۆردە نوێیانەی تۆمارکردووە: - سەرکەوتنی ئیتالیا بەسەر تورکیادا بە ٣ گۆڵی بێبەرامبەر گەورەترین بردنەوەیە لە یاری کردنەوەی یۆرۆ لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتییە کیشوەرییەدا. - بۆ یەکەمجارە هەڵبژاردەی ئیتالیا لە یارییەکی یۆرۆدا ٣ گۆڵ تۆماربکات، دوای ئەوەی لە ٣٨ یاریی لە پاڵەوانێتییەکەدا نەیتوانیوە ئەوە بکات. - چیرۆ ئیمۆبێلی تاوەکو ئێستا ١٤ گۆڵی بۆ ئیتالیا تۆمارکردووە و بەهاوبەشی لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی لەنێو یاریزانانی ئێستادا گۆڵکاری یەکەمی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیە. - تورکیا سێیەم تیپە لە مێژووی یۆرۆدا کە لە نیوەی یەکەمی یارییەکی یۆرۆدا هیچ لێدانێکی بۆ گۆڵی تیپی بەرامبەر نەبێت. - ئیتالیا لە ٩ یاریی یەک لەدواییەکدا تۆڕی گۆڵەکەی بە پاکی هێشتووەتەوە، کە درێژترین زنجیرەی یەک لەدواییەکی پاراستنی گۆڵە، لەو کاتەوەی کە ١٠ یاری یەک لەدواییەک لە نێوان تشرینی دووەمی ١٩٨٩ و حوزەیرانی ١٩٩٠ نەیهێشت هیچ گۆڵی لێببێت. - هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیتالیا لە ئەیلوولی ٢٠١٨ ـەوە ٢٨ ـەمین یارییە بەبێ دۆران ئەنجامی دەدات (٢٣ بردنەوە و ٥ یەکسانبوون). - لە هیچ کام لە ٣١ یاریی رابردوویدا، هەڵبژاردەی ئیتالیا زیاتر لە یەک گۆڵی لێنەکراوە. بێگومان ئیتالییەکان لە یارییەکانی داهاتوویاندا دەتوانن ئەم ئامارانە دوڵەمەندتر بکەن و ریکۆردی نوێش تۆماربکەن.", "summary": "هەڵبژارەی ئیتالیا، دوای بردنەوەی لە تورکیا لە یاریی کردنەوەی یۆرۆ ٢٠٢٠ بە ئەنجامی ٣ گۆڵی بێبەرامبەر، چەند ئامار و ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/120620213", "category": "sports", "summary_length": 138, "article_length": 1221, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 600}, {"article": "دوای ئەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر بە ئەنجامی ٢ - ٠ لە ئیکوادۆری بردەوە، تێتێ لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا دەرکەوت و گومانی دروست کرد لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی بەمدواییە باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە واز لە هەڵبژاردەی بەرازیل بێنێت، کاتێک رۆژمنامەڤانێک لێیپرسی دەکرێت واز لە هەڵبژاردی سیلیساو بێنی؟ تێتی گوتی \"پێشتر گوتوومە من دەردەکەوم و قسە دەکەم، دەتوانی هەر ئەگەرێک بخەیتەڕوو، تەنیا داوات لێدەکەم وریا بیت، بەڵێ لە کاتێکی گرنگدا راپۆرتێک پێشکەش دەکەم، ئیستا نا\". ئەو گوتیشی \"من لە ئاشتیدام لەگەڵ خۆم\". ئەو بەشێکی قسەکانی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای دووبارە کردەوە و بە نموونە هێنایەوە و گوتی \"من لە ئاشتیدام لەگەڵ خۆم، مەینەتییەکانم زۆر بچووکن بە بەراورد لەگەڵ ئەو خەڵکە زۆرەی رووبەڕووی کێشەی تەندروستی و نەبوونی خۆراک دەبنەوە، ئەو کێشانەیان زۆر گەورەترن لە کێشەکانم\". راهێنەری سیلیسا و هەروەها گوتیشی \"کێشەکانم ئاسانن، گوشارەکان؟ سروشتییە، با کار لەو پێناوەدا بکەین\". هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە تێتێ بڕیاریداوە دوای یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی بەرازیل، کە چوارشەممەی داهاتوو لە گەڕی ٨ ـی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا بەڕێوەدەچێت، واز لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل بێنێت، وەک پەرچەکردارێک و نیشاندانی ناڕەزایی خۆی بۆ حکومەت و یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەی، کە لەجیاتی ئەرجەنتین و کۆلۆمبیا ئەرکی میوانداریکردنی کۆپا ئەمریکای لەئەستۆ گرتووە، لە کاتێکدا وڵاتەکەیان لە دۆخێکی تەندروستی و دارایی و کۆمەڵایەتی خراپدا گوزەر دەکات، بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە رۆژانە لەو وڵاتەدا نزیکەی ٢ هەزار کەس بە کۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن. بەرازیل تاوەکو ئیستا پلەی یەکەم ریزبەندیی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەری گرتووە و لە ٥ یارییدا ١٥ خاڵی کۆکردووەتەوە و ٤ خاڵ لەپێش ئەرجەنتینی دووەمی ریزبەندییە.", "summary": "تێتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یاریی هەڵبژاردەکەی لەگەڵ ئیکوادۆر، گومانی خستە سەر داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی سیلیساو و گوتی \"پێشتریش گوتوومە دەکرێت هەموو ئەگەرەکان لە ئارادابن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050620211", "category": "sports", "summary_length": 212, "article_length": 1745, "summary_token_count": 101, "article_token_count": 817}, {"article": "ڤیکتۆر فۆنت لەگەڵ خوان لاپۆرتا بەهێزترین دوو بەربژێرن بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا، کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت. فۆنت گوتی \"ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنم، چاڤی هێرناندێز دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا، چونکە من متمانەم بە توانا مەشقییەکانی ئەو هەیە\". ئەو هەروەها گوتیشی \"کاتێک دەبمە سەرۆکی بارسا زۆر کار و ئامانجم هەیە، کە گرنگترینیان نوێکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی یاریگەی کامپ نویە\". سەبارەت بەوەش کە مێسی بەهێزترین پیاوی بارسێلۆنایە، فۆنت گوتی \"دڵنیام کە مامەڵەکردن لەگەڵ مێسی زەحمەت نابێت وەک ئەوەی هەندێک پێیانوایە، هەموو جارێ کاتێک قسە لەگەڵ چاڤی دەکەم وامپێدەڵێت\". ئەو بەربژێرە بەهێزەی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا، لە بەردەوامی قسەکانیدا لەبارەی لیۆنێل مێسییەوە، گوتی \"هەندێک زۆر لە مێسی دەترسێن، پێویست ناکات ئەوەندە لێی بترسێن، لیۆ کەسێکی زۆر ئاساییە، بەڵام لە ئاستێکی بەرزی پیشەگەرێتیدایە، پێموایە باشترین یاریزانی مێژووە، ئەو تەنیا سەرکەوتنی دەوێت، پێویستە بەشێوەیەکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکەین و یارمەتی بدەین بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی، کە ئەو دەیەوێت نازناوی زیاتری چامپیۆنزلیگ بباتەوە\".", "summary": "ڤیکتۆر فۆنت، یەکێک لە بەربژێرانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا، باسی پرۆژەی خۆی دەکات، ئەگەر ببێتە سەرۆکی یانەی کەتەلۆنی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/300520208", "category": "sports", "summary_length": 142, "article_length": 1024, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 488}, {"article": "بارتۆمیۆ لە درێژەی هەڤپەیڤینەکەیدا کە لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی کردبووی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی گوتی: من چەندینجار ئەوەم باسکردووە کە مێسی دەیەوێ لێرە واز لە یاریکردن بهێنێت، من هیچ گومانێکم نییە کە ئەو گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە و پەیوەندیم لەگەڵی زۆر نەرم و نیانە. سەبارەت بە ڤار بارتۆمیۆ گوتی: نامەوێ باسی ئەوەی بکەم لە بەرژەوەندی یانەیەک یان لایەنێک بەکارهاتووە، یان لە دژی ئێمە بەکاهاتبێت و بووبێتە هۆکاری ئەوەی کە خولەکە لەدەستبدەین، بەڵام دەتوانم بڵێم بەباشی و بەشێوەیەکی نموونەیی بەکاریاننەهێنا. دەربارەی ئەوەی کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید پەیوەندیی تەلەفۆنیی بۆ رۆبیالێسی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە گوتی: هیچ کامیان ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەیان رەتنەکردەوە و شتێكی نهێنی نەبوو، خافیێر تێباسی سەرۆکی لالیگا ئەم قسەیەی کردووە بەڵام خۆ تێباس لە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا کارناکات، من وردەکارییەکە نازانم. سەرۆکی بارسێلۆنا زیاتر گوتی، ئەوان ٧ یاریزانی گەنجیان هەیە، لەسەر گواستنەوەی گەنجەکان بەردەوامدەبن، ئێستا ئەوان پێدریان هەیە کە بۆ داهاتوو سوودی لێ وەردەگرن، ترینکاویش گرێبەستی لەگەڵ کراوە و یەکێک لە باشترین گەنجەکانی ئەوروپایە. جۆزێپ رایگەیاند، کە ماتیۆس فێرناندێز، میرالیم پیانیچ، ئاراوخۆ، ریکی پویگ و ئانسۆ فاتیش سوودیان بۆ یانەکەی دەبێت. سەرۆکی بارسێۆنا، لەبارەی ئەو بارودۆخەی تۆپی پێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێیدا تێدەپەڕێت گوتی، تۆپی پێ پێویستیی بە دوو بۆ سێ ساڵ هەیە، تاوەکو لە کۆرۆنا رزگاری دەبێت.", "summary": "خۆزێ ماریا بارتۆمیۆ رایگەیاند، مێسی لە بارسا دەمێنێتەوە و هەر لەوێش واز لە یاریکردن دەهێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260720208", "category": "sports", "summary_length": 92, "article_length": 1366, "summary_token_count": 40, "article_token_count": 646}, {"article": "یاریزانەکەی پێشووی هال دەڵێت، بەهۆی مەتریسی لێدانی سەر بە تۆپ، پێشبینی دەکەم لە ١٠ - ١٥ ساڵی داهاتوودا لێدانی سەر لە تۆپی پێدا نەمێنێت، هەروەها داواشم کردووە، کە لێدانی سەر نەمێنێت، بەهۆی ئەوەی کە یاریزانان لە ئێستا و داهاتووشیاندا مەترسی لەسەر ژیانیان درووستدەبێت. ماسۆن دەڵێت زیانەکانی لێدانی سەر ئەگەر ئێستاش لە یاریزاناندا دەرنەکەون لە داهاتوودا کاریگەری و زیانی زۆریان لەسەر ئەو یاریزانانە دەبێت. ریان لە ساڵی ٢٠١٧ لە یاری نێوان هال سیتی و چێڵسی لە بەریەککەوتنێکدا لە کاتی لێدانی سەر لەگەڵ گاری کاهیل تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو و بەهۆی ئەم پێکانەوە وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێدا راگەیاند، پێکانەکان لە لێدانی سەر لە خولی ئینگلیزیدا زۆربووە و لە دوایین پێکاندا رائول خیمینێزی هێرشبەری مەکسیکی و یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی پێکانێکی مەترسیداربوو، ئەمە جگە لەوەی نۆبی ستایلزی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەهۆی کاریگەی لێدانەکانی سەر تووشی نەخۆشی بوو و گیانی لەدەستدا، هەروەها بۆبی چارتۆنی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەراش چەند مانگێکە تووشی هەمان نەخۆشی بووە. دوای ئەم مەترسییانە، چەند یاریزانێکی پێشوو، چەند جارێک رێنماییداوە و داوایان کردووە پێداچوونەوە بە لێدانەکانی سەر بکرێت لە تۆپی پێدا.", "summary": "ریان ماسۆنی یاریزانی پێشووی یانەی هالی سیتی داوا دەکات لێدانی سەر لە تۆپی پێدا نەمێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/251220201", "category": "sports", "summary_length": 87, "article_length": 1149, "summary_token_count": 36, "article_token_count": 495}, {"article": "یانەی پاریس سانجێرمان تۆماس توخێلی راهێنەری ئەڵمانی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکەی دوورخستەوە و ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی لەجیاتی ئەو کردە راهێنەر. ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، لە یەکەم لێدوانیدا، دوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی، گوتی \"ئەم یانەیە گەورەیە، لە پاریس سانجێرمان بردنەوە بە تەنیا بەس نییە، بەڵکو دەبێت بە شێوازێکی جوان بیبەتەوە، هەمووان لەم یانەدا هاوڕامن، بەتایبەتیش یاریزانان، ئەوان گرنگترینن، کە حەزدەکەن یاری بکەن، بیبەنەوە و چێژ وەربگرن. پۆچێتینۆ لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی \"سوپاسی کارگێڕیی یانەی پاریس سانجێرمان دەکەم کە متمانەیان پێکردم، خۆتان دەزانن ئەم یانەیە لە دڵی مندایە، من زۆر یادگاری جوانم لەگەڵیدا هەیە\". راهێنەری ئەرجەنتینی، کە بەر لە دوو ساڵ یانەی تۆتێنهامی گەیاندە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، دووپاتیشیکردەوە کە هاتووە بۆ ئەوەی یارمەتی یانەی پاریسی بدات و گوتی \"ئامانجی سەرەکی بەجێهێنانی داواکاری یانە و یاریزانانە، کە ئەوان دەیانەوێت سەرکەوتن بەدەستبێنین و نازناوەکان ببەینەوە، ئێمەش لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەین بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە\".", "summary": "دوای ئەوەی بەفەرمی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی وەرگرت، ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی، بەڵێنی دا کار بۆ ئەوە بکات، یانەی پاریسی لەمەودوا یارییەکی هێرشبەرانە بکات و لەگەڵ بردنەوەی یارییەکان چێژیش بە جەماوەر و خودی یاریزانانیش ببەخشێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/030120211", "category": "sports", "summary_length": 263, "article_length": 969, "summary_token_count": 123, "article_token_count": 445}, {"article": "هێشتا زیاد لە ٢٠ گەڕی قۆناخی یەکەم ماوە لە خولی باسکەی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، تیمی کلیڤلاند کاڤالێرس لە هۆڵی تایبەت بە تیمەکەیان دەستی بە مەشق و راهێنانەکان کردەوە، ئەمە لەکاتێکدا ئەم یانەیە هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو زۆر لاوازە. یاریزانان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، هەروەها کارمەندانی تیمەکە سەرجەمیان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە و لە هۆڵێکی داخراودا راهێنانی داخراویان ئەنجامدا. مەشقەکان بەپێی شوێنەکان لە ئەمریکا دەگۆڕێن، بۆ نموونە لە بەشێکیاندا تیم بە تەواوی مەشق دەکات و هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام لە هەندێک شوێندا بە هیچ شێوەیەک مەشق و راهێنان نییە، لە بەشێک لەو شوێنانەی کە گومانیشیان لەسەرە رێگە بە چوار یاریزان دەدرێت مەشق بکەن و دوای ئەوان چوار یاریزانی دیکە مەشق بکەن. ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کلیڤلاند دەڵێن، ئێمە مەشقەکانمان دەستپێدەکەینەوە و گرنگ نییە لامان یارییەکانی ئەم وەرزەی ئێن بی ئەی تەواوبکرێن یان نا.", "summary": "لە ئەمریکا هەڕەشەی کۆرۆنا لە هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان زیاترە، بەڵام یانەکان و وەرزشوانان هێشتا بێهیوانەبوون و تیمی کلیڤلاند کاڤالێرس گەڕایەوە نێو مەشقەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/090520205", "category": "sports", "summary_length": 154, "article_length": 836, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 373}, {"article": "میدیای ئیتالیا بڵاویکردەوە، بارودۆخەکە لەنێو کارگێڕیی ئینتەرمیلاندا زۆر بەخێڕایی گۆڕانی بەسەردا هاتووە و یانەکە دەیەوێت رێگە لە هەموو ئەو دەنگۆیانە بگرێت کە باس لە رۆیشتنی یاریزانەکە دەکەن. ماڵپەری کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی دەڵێت، ئینتەر پەلە لە خستنەگەڕی هەنگاوەکانی دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستی لاوتارۆ نوێبکاتەوە، بە یەکێک لە نوێنەرەکانی یاریزانەکەشی راگەیاندووە، دەیانەوێت پێش دەستپێکردنی وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بابەتەکە یەکلاییبکەنەوە و گرێبەستەکە نوێبکرێتەوە. بەپێی زانیارییەکان، لە گرێبەستی نوێدا لاوتارۆ مارتینێزدا مووچەکەی دەکرێتە ٧ ملیۆن یۆرۆ، جگە لەوەش ئینتەرمیلان دەتوانێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لابدات، یانیش گۆڕانکاریی تێدابکات کە ئێستا مەرجەکەی ١١١ ملیۆن یۆرۆیە. پێشتر ناوی ئەو یاریزانە بە یانەی بارسێلۆناوە بەسترابوویەوە و دەنگۆی ئەوە هەبوو کە لاوتارۆ، لە گواستنەوەی هاوینەدا رووبکاتە بارسا، بەڵام هەنگاوەکانی یانە ئیسپانییەکە شکستیانهێنا و یاریزانەکە لە ریزەکانی نیرازۆری مایەوە.", "summary": "یانەی ئینتەرمیلان، پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری یانەکەی دەکات و دەیەوێت ماوەیەکی درێژ ئەو یاریزانە لە یانەکە بمێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/201020204", "category": "sports", "summary_length": 146, "article_length": 913, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 416}, {"article": "پێشتر نیهاد موراد یاریزانی یانەکە بووە و چەند وەرزێکیش راهێنەر بووە. ئەحمەد خەلیل سەرۆکی یانەی هەڵۆ بە رووداوی راگەیاند: \"نیهاد بەشێوەی خۆبەخشانە ئەرکی راهێنەری یانەکەی گرتووەتە ئەستۆ و بەڵێنیشی پێداوین کە یانەکە بۆ نێو کێبڕکێی خولی نایابی کوردستان بگەڕێنێتەوە\". بەرپرسانی یانەکە دوای ناجێگیریی ئەنجامی یانەکە، لە مێرکاتۆی زستانە کۆمەڵێک گۆڕانکارییان ئەنجامدا کە جگە لە گۆڕینی راهێنەر، دەستبەرداری سێ یاریزان بوون لە بەرامبەردا گرێبەستیان لەگەڵ چوار یاریزانی نوێ واژۆ کرد یانەی هەڵۆ لە کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستان یارییدەکات، یانەکە لە ٦ یاریی ئەم وەرزەدا هیچ بردنەوەیەکی نییە، لە ٣ یارییدا یەکسانبووە و ٣ یارییشی دۆڕاندووە، ئێستا هەڵۆ خاوەنی ٣ خاڵە و لە پلەی پێشکۆتایی کۆمەڵەکەدایە.", "summary": "یانەی هەڵۆ نیهاد مورادی وەکو راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0202202111", "category": "sports", "summary_length": 63, "article_length": 704, "summary_token_count": 30, "article_token_count": 324}, {"article": "لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاری تۆتێنهام و مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگدا، گواردیۆلا کە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە گرێبەستی لەگەڵ سیتیزن نوێکردووەتەوە، باسی هۆکارەکانی مانەوەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە کرد و گوتی \"کاتێک هاتمە مانچێستەر سیتی پێشبینیم نەدەکرد حەوت ساڵ لێرە بمێنمەوە\". پێپ هەروەها گوتی \"نازانم چی روودەدات، لەوانەیە زیاتریش بمێنمەوە، بەڵام بۆ ئەوەی راستگۆبین ئەوە پەیوەندی بە ئەنجامەکانەوە هەیە، ئەگەر ئێمە سەرکەوتن بەدەستبێنین و دڵخۆش بین، بۆ نا؟ بەڵام ئەگەر ئەنجامەکانمان باش نەبن، بێگومان دڵخۆش نابین و دۆخەکە دەگۆڕێت\". راهێنەرە ئیسپانییەکە، لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"من لێرەم لەبەرئەوەی سەرکەوتنێکی سەسوڕهێنەرمان بەدەستهێناوە، وەرزی رابردوو دوو نازناومان بردەوە، لە دوایین ٣ ساڵدا ٨ نازناومان بەدەستهێناوە و هەوڵدەدەین زیاتریش بەدەستبێنین\". سەبارەت بەوەی ئایا ئامادەیە دوای ئەو دوو ساڵە، جارێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێبکاتەوە؟ گواردیۆلا گوتی \"نازانم دوای دوو ساڵی دیکە چی روودەدات، بەر لە ١٠ رۆژ، ١٥ رۆژ نەمدەزانی چی روودەدات، بەڵام دواتر ئێمە قسەمان لەگەڵ یانەکە و سەرۆکی یانە کرد و رێککەوتین لەسەر ئەوەی دوو ساڵی دیکە بەردەوام بین\".", "summary": "پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، راشکاوانە رایگەیاند، لەو بڕوایەدا نەبووە لە ماوەی ٧ ساڵ لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/211120209", "category": "sports", "summary_length": 140, "article_length": 1073, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 482}, {"article": "تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی ریال مەدرید لە پاڵەوانێتیی تازەپێگەیشتووانی ئیسپانیادا بە ٣١ - ٠ لە تیپی یانەی فیافێردیی بردەوە. یارییەکە ٤٠ خولەک بەردەوامبوو، ریال مەدرید لەو ماوەیە کەمەدا ریال مەدرید بەرزترین ئاستی خۆی پێشکێشکرد و یارییەکەی بە ٣١ - ٠ بردەوە. دوای ئەم دۆڕانە گەورەیە، یانەی فیافێری تووڕەیەکی زۆری پێشاندا و لە ئەنجامەکە ناڕازیبوون، پێی وایە یانە گەورەکان دەبێت پابەندی ستراتیژیەتی وەرزشی بکەن و رێگە بە تۆمارکردنی ئەم ئەنجامانە نەدەن، هەروەها داوا لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات، گرنگییەکی زیاتر بە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان بدرێت. لەلایەن خۆیەوە یانەی ریال مەدرید وەک رێزێک لە تیپی رکابەر ئەنجامی یارییەکەی لەسەر لاپەرەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاونەکردەوە.", "summary": "یانەی ریال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی بە ٣١ - ٠ بەدەستهێنا و ئەنجامەکەشی بڵاونەکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/151220207", "category": "sports", "summary_length": 94, "article_length": 689, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 315}, {"article": "وەین روونی، لە هەڤپەیڤینێکی نوێدا، دانی بەوەدانا کە لە هاوینی ٢٠١٠ یاریگەی ئۆلترافۆردی هەژاندووە، کاتێک بە فەرمی داواکارییەکی پێشکەشی کارگێڕیی یانەی مانچێستەر یونایتد کردووە و داوایلێکردوون رێگەی پێبدەن ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت. روونی لەو هەڤپەیڤینەدا دەڵێت \"چەند رۆژێک بیرم لەوەدەکردەوە بچمە ریزەکانی بارسێلۆنا و لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا، لەگەڵ مێسی، چاڤی، ئینێستا و بۆسکێس یاری بکەم\". یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١١ یاریزانی ئێستای یانەی دێربی کاونتی، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت \"ئەوکات بیرم لەوە کردەوە بچمە بارسا، من ئامادەبووم بۆ ئەوەی بچمە خولی ئیسپانیا، بەڵام وادیارە ئەوکات ریال مەدرید لە بارسێلۆنا زیاتر دەیویست بمباتە ریزەکانی، هەروەها یانەی چێڵسیش هەمیشە بایەخی بە تواناکانم دەدا\". روونی دەشڵێت \"من خەونم بەوەدەبینی درێسی بارسا لەبەربکەم و لەگەڵ مێسی یاری بکەم، لەبیرمە رۆژێک دانیشتبووم، بیرم لەوەدەکردەوە لە تەنیشت مێسی، چاڤی، ئینێستا و بۆسکێسەوە یاری بکەم\". واین روونی بە درێسی مانچێستەر یونایتدەوە دوو یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی بە بارسێلۆنا دۆڕاندووە، یەکەمیان ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر یاریگەی ئۆڵمپی لە رۆما و دووەمیشیان لە ساڵی ٢٠١١ بوو، لەسەر ایریگەی وێمبلی. روونی لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتی \"چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ، وەک چێڵسی و مانچێستەر سیتی هەوڵیان دەدا گرێبەستم لەگەڵ بکەن، هەروەها ریال مەدریدی ئیسپانیش، بەڵام نەمدەویست بچمە ئەو یانانە\". وەین روونی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد مایەوە تاوەکو ٢٠١٧، ئینجا گەڕایەوە ریزەکانی اینەی ئێڤێرتۆن، دواتر چووە خولی ئەمریکا و ئێستاش یاریزان و راهێنەری یانەی دێربی کاونتییە.", "summary": "وەین روونی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، دان بەوەدا دەنێت، کە سەردەمێک حەزیکردووە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت و بچێت لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/241120207", "category": "sports", "summary_length": 237, "article_length": 1429, "summary_token_count": 115, "article_token_count": 673}, {"article": "لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن، لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەرمیلان چەند نهێنییەکی درکاند و هۆکاری پەیوەندینەکردنیشی بە بارسێلۆنا ئاشکراکرد. لاوتارۆ دەڵێت، کاتێک لە تیپی لاوانی رایسینگ کلەب بووم، ریال مەدرید دوو جار دەستەوارەی پێشکێشکردم، بەڵام رەتمکردەوە، چونکە دەمویست لە ئەرجەنتین بدرەوشێمەوە ئینجا روو لە ئەوروپا بکەم بۆ ئەوەی بە تەواوی ئامادەبم. سەبارەت بە پەیوەندیکردنیشی بە یانەی بارسێلۆنا، مارتینێز گوتی، لەگەڵ مێسی قسەمکرد بۆ ئەوەی ببمە یاریزانی ئەو یانەیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی یانە کەتەلۆنییەکە ئەو گرێبەستە سەرینەگرت، گرێبەستەکەمان لە هەوڵەکانی کۆتاییدابوو، بەڵام لە کۆتاییدا لە ئینتەرمیلان مامەوە، ئێستاش دڵخۆشم لە یانەکەم، بە تایبەت دوای ئەوە کە نازناوی خولی ئیتاڵیامان بەدەستهێنا. لاوتارۆ لەبارەی داهاتووی خۆیەوە گوتی، بە هیوام رۆژێک لە رۆژان بگەڕێمەوە رایسینگی یانەی کۆنم، چونکە ئەوانیش هاندەرانیان سەرشێتانەن وەکو هاندەرانی ئینتەرمیلان. هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی رایسینگ کلەبەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلان کردووە، ٩٦ یاری بۆ یانە ئیتاڵییەکە کردووە و ٣٥ گۆڵیشی تۆمارکردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش سێ ساڵە یاریدەکات و لە ٢١ یاریدا ١١ گۆڵی بۆ تانگۆ تۆمارکردووە.", "summary": "لاوتارۆ مارتینێزی یاریزانی ئینتەرمیلان دووجار ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە و لەگەڵ مێسیش قسەیکردووە بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/070520214", "category": "sports", "summary_length": 127, "article_length": 1165, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 557}, {"article": "میدیای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، تیاگۆ ئەلکانتارا، ئامانجی یانەی لیڤەرپوولە و کڵۆپ دەیەوێت یانەکە بە زووترین کات گرێبەستەکەی تەواوبکات. تیاگۆ ئەلکانتارا رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبکاتەوە، خانووەکەشی لە هەرێمی باڤاریا خستووەتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی بیفرۆشێت، ئەمەش ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە. بەپێی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، کڵۆپ لەگەڵ کارگێری یانەکەی قسەیکردووە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لە داهاتوویەکی نزیکدا بگوازنەوە. لیڤەرپوول لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکان لەگەڵ یاریزانە ئیسپانییەکە رێککەوتووە، تەنیا ماوە رێککەوتن لەگەڵ بایرن میونشن بکات، بۆ ئەوەی ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بباتە ئانفێڵد. بایرن میونشن بەرامبەر تیاگۆ ئەلکانتارا دەیەوێت ٣٦ ملیۆن پاوەند بەدەستبهێنێت، بەڵام کارگێری یانەی لیڤەرپوول تەنیا ١٨ ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە تەرخانکردووە.", "summary": "یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، هەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی بایرن میونشن دەستپێبکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1707202010", "category": "sports", "summary_length": 140, "article_length": 792, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 376}, {"article": "بە گوێرەی زانیارییەکانی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی: \"رۆناڵدۆ بەرپرسانی یوڤێنتوسی ئاگادار کردووەتەوە، کە لەگەڵ یوڤی بەردەوام دەبێت و ٢٥ی تەممووز دەگەڕێتەوە بۆ مەشقڕاهێنان و خۆئامادەکردن بۆ وەرزێکی نوێی خول و پاڵەوانێتییەکان\". رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە: \"خۆرخێ مێندێس بریکاری جێبەجێکاری کریستیانۆ دەیەوێت گوشار لە یوڤێنتوس بکات، بۆ ئەوەی ماوەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ بۆ ماوەی ساڵێک درێژ بکەنەوە، بەرپرسانی یوڤی بەنیازن لە کاتی گەڕانەوەی ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەکە ئەو پرسە تاوتوێ بکەن، بەڵام هێشتا داواکارییەکەی خۆرخێ مێندێز رەتنەکراوەتەوە\". گرێبەستی ئێستای رۆناڵدۆ تاوەکو هاوینی ٢٠٢٢ لەگەڵ یوڤێنتوس بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ماوەی رابردوودا سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان چارەنووسی ئەستێرەکەی دوورگەی مادێرایان بە یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچیستەر یونایتدەوە گرێدابوو.", "summary": "راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئیتاڵی رۆژی هەینی تەئکیدی کردەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس لە دوابڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەکەی بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/160720218", "category": "sports", "summary_length": 189, "article_length": 769, "summary_token_count": 92, "article_token_count": 367}, {"article": "دەستەی بەڕێوەبردنی خولی بەلجیکا، لە ١٥ ـی ئەم مانگە بڕیاریدا، یارییەکانی خولی وڵاتەکەی تەواونەکرێت و نازناوی خولەکەیان دایە یانەی کلەب برووج. بەڵام سەرەرای ئەم بڕیارە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، یاری کۆتایی جامی بەلجیکا لەنێوان هەردوو یانەی کلەب برووج و رویال ئانتویرب، رۆژی ١ - ٨ لەسەر یاریگەی شا بودوان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت. بڕیاربوو یارییەکە لە ٢٢ ـی ئادار ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یارییەکە دواخراوە. بڕیاری ئەنجامدانی ئەم یارییە لەکاتێکدا دراوە، هەردوو یانە لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی یارییەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێ و بەرپرسان کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی داواکاری ئەنجامدانی یارییەکە پێشکێشبکەن، هەموو لایەکیش بە داواکارییەکە رازیبوون و گڵۆپی سەوز بۆ ئەنجامدانی هەڵکرا.", "summary": "فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بڕیاریدا یاریی کۆتایی جامی بەلجیکای ئەم وەرزە ئەنجامبدرێت، سەرەرای ئەوەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خولی وڵاتەکەیداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/290520202", "category": "sports", "summary_length": 167, "article_length": 748, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 331}, {"article": "ناچۆ فێرناندێز، بەرگریکاری ریال مەدرید، پەیامێکی بۆ ئالێکس فێرناندێزی برای نارد دوای ئەوەی لە یارییەکەیاندا کە لە گەڕی ٢٤ ـی لالیگا لەنێو کامپ نودا بەڕێوەچوو ١ - ١ لەگەڵ بارسێلۆنا یەکسانبوون و براکەی گۆڵی کادیزی بە لێدانی سزا تۆمارکرد. لەو یارییەدا لیۆنێل مێسی لە خولەکی ٣٢ بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی یانەی بارسێلۆنای تۆمارکرد و ئالێکس فێرناندێز لە خولەکی ٨٩ ـدا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ کادیز بەدەستهێنا، کە ئەویش هەر لە رێگەی لێدانی سزاوەبوو. ناچۆ فێرناندێزی یاریزانی ریال مەدرید دووجار دڵخۆش بوو بەو گۆڵەی براکەی، یەکەمیان لەبەرئەوەی برای گۆڵی کردووە و دووەمجاریش لەبەرئەوەی گۆڵەکەی لە بارسێلۆنای رکابەری هەمیشەییان بووە. ناچۆ دوای یارییەکە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی لەسەر گۆڵە کوشندەکەی ئالێکس فێرناندێزی برای لە تۆڕی مارک ئاندرێ تیرشتیگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە و تیرێکی لەسەر دانا وەک ئاماژەیەک بۆ شێوازی ئاهەنگگێڕانی تایبەتی براکەی بە گۆڵەکە، لەگەڵ نووسینی وشەی \"خۆشەویستی\". بارسا لە کاتێکدا دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر کادیز لەدەستدا، کە ئاتلێتیکۆ مەدریدی پێشەنگی خولەکە بەمدواییە کۆمەڵێک خاڵی لەدەستداوە و هەلی بۆ بارسا و ریال مەدرید رەخساندووە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە نێو ململانێی نازناوەکە. بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٤٧ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییە، بەڵام ئەگەر ئەمشەو سێڤییا لە ئۆساسۆنا بباتەوە بارسا دەگەڕێتەوە پلەی چوارەم و شوێنی خۆی بۆ سێڤییا جێدەهێڵێت.", "summary": "ئالێکس فێرناندێز، ئەو یاریزانەی یانەی کادیز، کە گۆڵی لە یانەی بارسێلۆنا کرد، برای ناچۆ فێرناندێزی یاریزانی یانەی ریال مەدریدە و دوای یارییەکە ناچۆ پیرۆزبایی لێکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/22022021", "category": "sports", "summary_length": 166, "article_length": 1297, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 620}, {"article": "لە یاریی یەکلاکردنەوەی بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر، سەنیگال و میسر لە خاکی سەنیگال رووبەڕووی یەکبوونەوە، سەنیگال یارییەکەی بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ٣ - ١ بردەوە و گەیشتە مۆندیال، بەڵام بەکارهێنانی لەیزەر لەلایەن هاندەرانی سەنیگالەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی زۆری لەسەر یارییەکە دروستکرد و ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. بەهۆی ئەو رووداوانەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر سکاڵای لەسەر سەنیگال تۆمارکرد و داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکەیان کرد. فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دوای زیاتر لە مانگێک بڕیاری لەبارەی رووداوەکانی ئەو یارییەدا و بڕیارییدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنیگال بە ١٧٥ هەزار فرەنکی سویسری سزابدێت و یارییەکانی هەڵبژاردەکەشیان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچن. فیفا دەڵێت \" فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنیگال شکستیهێناوە لە دابینکردنی ئارامی و پاراستنی رێکارەکانی بەڕێوەچوونی یارییەکان و پاراستنی سەلامەتی یاریزانان، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی لەنێو یاریگەدا سەرپێچی بکرێت، جگە لەوەش هەڵدانی یاریی ئاگرین و بەکارهێنانی لەیزەر و بەرزکردنەوەی بانەری نا وەرزشی. \" جگە لە سزادانی سەنیگال فیفا فیدراسیۆنی میسریشی بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیان لەو یارییەدا بەرامبەر پێبژاردنی ٦ هەزار فرەنکی سویسری سزادا.", "summary": "فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنیگالی سزادا، بەهۆی ئەو رووداوانەی لە یاریی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی میسر روویاندا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/020520224", "category": "sports", "summary_length": 149, "article_length": 1114, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 495}, {"article": "هارتس تەنیا چوار خاڵ لە خاوەنی پلەی پێشکۆتایی ریزبەندی خولەکە دوورە کە یانەی هامیلتۆنە، هەردوو یانەش لەم وەرزەدا ٨ یارییان مابوو، بەڵام بە هەڵوەشاندنەوەی خولەکە هارتس بۆ خولی پلە یەک دابەزێندرا. یانەکە دەیەوێت لە دژی ئەو بڕیارە سکاڵا تۆماربکات و پێی وایە مافیان خوراوە و لە بەیاننامەیەکیشدا دووپاتیدەکاتەوە کە ئەوان لەگەڵ ئەوە نین، هیچ کەسێک مافی بخورێت و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ببێتە قوربانی. یانەکە دەڵێت، پێویستە رێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکان بکرێت، نەک بەمشێوەیە بڕیار لەسەر چارەنووسی خولەکە بدەن. دوای ئەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی خولی سکۆتلاند، لە رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی خۆی لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ئەنجامدا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا خولەکە هەڵبوەشێندرێتەوە و نازناوی خولەکەش بدرێتە یانەی سێلتیک.", "summary": "یانەی هارتسی سکۆتلاندی سکاڵا لەسەر بەرپرسانی دەستەی بەڕێوەبردنی خولی وڵاتەکەی تۆماردەکات، لەکاتێکدا خولی سکۆتلاند بەفەرمی هەڵوەشێندرا و یانەکە بۆ خولی پلە یەک دابەزێندرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1805202014", "category": "sports", "summary_length": 170, "article_length": 736, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 336}, {"article": "کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردنی پۆرتوگال هەرایەکی گەورەی نایەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گورزێکیشی لە کۆمپانیای کۆکا کۆلا دا. رۆناڵدۆ شوشەکانی کۆکا کۆلای سپۆنسەری پاڵەوانیەتییەکە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپای لە مێزەکەی بەردەمیدا لابرد، شووشەیەک ئاوی لە جێگایان دانا. ئەوە کاریگەریی لەسەر پشکەکانی کۆمپانیای کۆکا کۆلا لە جیهاندا دروستکرد و دوور نییە رۆژانی داهاتوو کاردانەوەی زیاتر دروست بکات. لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەوە تاوەکو داخستنی دەرگای بۆرسا، شەوی رابردوو پشکەکانی کۆمپانیای کۆکا کۆلا ٠.٣٤ دابەزی، هەتاوەکو چەند کاژێرێک هەر لە دابەزیندا بوو، ئەمەش وەک گەورەترین دەرئەنجامی ئەو کارەی رۆناڵدۆ هەژمارکرا. رۆناڵدۆ خاوەنی براندێکی جیهانیی بازرگانییە، لە سەدان رێکلامی جیاوازدا دەرکەوتووە، بەڵام هەرگیز لە رێکلامێکدا بەشداری ناکات کە پەیوەستە بە خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوەکانی ئینێرجی و وزە بەخش. چیرۆکی رۆناڵدۆ و خۆپاراستن و پابەندبوون بە سیستمی خۆراکی تەندروست چیرۆکێکی درێژە، ئەو دەڵێ؛ من هیچ تاتۆیەک لەسەر جەستەم دروست ناکەم، چونکە تاتۆ دەبێتە رێگر لە خوێنبەخشینم کە کارێکە بەردەوام ئەنجامی دەدەم. لە خۆراک خواردنیشدا کریستیانۆ زۆر پابەندە، زۆرترین مەشقی کەسی ئەنجامدەدات و کەمترین خۆراکی زیانبەخشیش دەخوات، پەیڕەوییەکی توندی بە سیستمی خۆراکی رۆژانەی خۆیەوە هەیە و وەک خۆیشی دەڵێ؛ دڵخوازترین گۆشت لای ئەو، گۆشتی ماسییە. وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ، رۆناڵدۆ هەردوو بتڵەکەی بەردەمی لادەبات، فێرناندۆ سانتۆسی راهێنەر هەر سەیری دەکات و لە بابەتەکە واقی وڕماوە، دواتر دەبە ئاوەکەی هەڵدەگرێت دەڵیت، ئاو دەخۆم.", "summary": "کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تەنیا یەک کاردانەوە لە دژی خواردنەوە گازییەکان و کۆمپانیای کۆکا کۆلا بە تایبەت، بۆرسەی ئەو کۆمپانیایەی دابەزاند و تووشی زیانی دارایی کردن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/150620213", "category": "sports", "summary_length": 159, "article_length": 1444, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 658}, {"article": "ئەلگواسێل لە دوای یارییەکە، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی من باس لە ئاستی ناوبژیوان ناکەم، چونکە ئەوانە هەڵوێست و بڕیاری قورسن، لە بڕیارەکانی ناوبژیوان توڕەنیم، لەبەرئەوەی من دەبێت بیر لە ئاستی تیپەکەم بکەمەوە، هەروەها بیر لەوە بکەمەوە لە یارییەکانی داهاتوودا چیبکەین و چۆن شێوازی خۆمان بەدەست بهێنینەوە. راهێنەری تیمە باسکییەکە رەتیکردەوە هاوتای راهێنەری ریال مەدرید بیر بکاتەوە، کە گوتبووی ریال مەدرید شایستەی بردنەوەی یارییەکە بوو. ئەو دەڵێ: هەرچۆنێک بێت ئێمە شایستەی دۆڕان نەبووین. راهێنەری ریال سۆسیداد زیاتر دەڵێ: یاریزانەکانمان دڵتەنگن بەدۆڕانەکەمان، ئێمە شایستەی ئەو ئەنجامە نەبووین، بەو ئاستەی پێشکەشمانکرد، بردنەوەمان بەدەستدەهێنا، هیچ گومانم نییە لەوە و هیوادارم لە گەڕی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەست بهێنینەوە. راهێنەرە تەمەن ٤٨ ساڵییەکە دانیبەوەدانا کە لەدوای نزیکەی سێ مانگ راوەستانی ناچاری بەهۆی کۆرۆناوە، ئاستی تیپەکەی دابەزیوە. لە دوای دەستپێکردنەوەی لالیگاوە، ریال سۆسیداد لەو سێ یارییەدا کە ئەنجامیداوە، دوو دۆڕان و یەکسانبوونێکی بەدەستهێناوە و تیمەکە لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی لالیگادایە بە ٤٧ خاڵ.", "summary": "مانوێل ئەلگوسێلی راهێنەری یانەی ریال سۆسیداد، دڵتەنگی خۆی بەدۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ٢ - ١ لە خولی ئیسپانیا راگەیاند. دۆڕانێک کە توانای تیپەکەی لە بەدەستهێنانی کورسییەک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو، کەمدەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/220620203", "category": "sports", "summary_length": 242, "article_length": 1019, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 458}, {"article": "دەستەی بەرێوەبردنی خولی ئینگلیزی رایگەیاند، ٦ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو یانەکانی پرێمەرلیگدا تۆمارکراون، کە سەرجەم تووشبووەکان لە ٣ یانەی بەشدار لە پرێمەرلیگن. لە دوو رۆژی رابردوودا، پشکنینی پزیشکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٧٤٨ یاریزان و کارمەندانی ١٩ یانەی پرێمەرلیگ کراوە و دەرکەوتووە کە ٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە سەرەتا ناسنامەیان ئاشکرا نەکرا، بەڵام دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرایانکرد کە ئەنجامی پشکنینی ٣ کەس لە یانەی واتفۆرد، کە بریتین لە یاریزانێک و دوو ئەندامی دەستەی مەشقەکانی یانەکە، پۆزەتیڤ بووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ترۆی دینێی کاپتنی یانەکە رایگەیاند کە ناگەڕێتەوە مەشقەکانی یانەکەی و بەشداریش لە پرێمەرلیگدا ناکات. کارگێڕی یانەی بێرنلیش لەلای خۆیەوە رایگەیاند، ئیان وانی یاریدەدەری راهێنەری یانەکەیان یەکێکە لەو شەش تووشبووەی کۆرۆنا.", "summary": "یاریزانێک و دوو ئەندامی دەستەی مەشقەکانی یانەی واتفۆردی ئینگلیزی، لەنێو ئەو شەش کەسەدان کە لە لایەن بەرپرسانی پرێمەرلیگەوە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیێنراوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/200520202", "category": "sports", "summary_length": 165, "article_length": 779, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 362}, {"article": "بەپێی ئەو پروتۆکۆلەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەسەر سەرجەم یانەکاندا سەپاندووە، ئینتەرمیلان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ سەرجەم یاریزانەکانی کرد و دەرکەوت کە ئەنجامی پشکنینی ئەشرەف حەکیمی پۆزەتیڤە. ئینتەرمیلان لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، رایگەیاند \"ئەنجامی پشکنینی ئەشرەف حەکیمی پۆزەتیڤە، بۆیە یاریزانەکە بەپێی رێنماییەکانی پرۆتۆکۆلی یوفا کەرەنتینە دەکرێت، ئەگەرچی دۆخی تەندروستیی یاریزانەکە جێگیرە و هیچ نیشانەیەکی لێدەرنەکەوتووە\". بەپێی ئەو بڵاوکراوەیەی یانەی ئینتەرمیلان، یاریزانە بەڕەچەڵەک مەغریبییەکە ناتوانێت بەشداری لە چەند یارییەکی یانەکەیدا بکات، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئیتالیادا. ئەشرەف حەکیمی، دوای بەسەربردنی دوو وەرزی سەرکەوتوو بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، لەم هاوینەدا بەپێی گرێبەستێک چووە ریزەکانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی، کە یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی.", "summary": "یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی، تووشبوونی بەرگریکارەکەی، ئەشرەف حەکیمی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/211020208", "category": "sports", "summary_length": 93, "article_length": 850, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 387}, {"article": "ئەمشەو کاژێر ٢٢: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی لیڤەرپوول لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی ٨ ـی چامپیۆنزلیگدا، لەسەر یاریگەی ئانفێڵد میوانداری ریال مەدرید دەکات، کە لە یاری چووندا یانەی شاهانە ٣ - ١ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. یۆرگن کلۆب، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی \"دوای دۆڕان بە ئەنجامی ٣ - ١ هیچ شتێک نییە لەدەستی بدەین، دەبێت هەوڵێکی زۆر بدەین ئەگەر بمانەوێت سەرکەوین، ئەوەی روویداوە تەنیا یاری چوون بوو\". راهێنەری ئەڵمانی، لە بەردەوامی قسەکانیدا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێویستە بەرامبەر ریال مەدرید باشتر بەرگری بکەن و گوتی \"دەبێت باشتر بەرگری بکەین، نازانم دەتوانین بەرامبەر ریال مەدرید بگەڕێینەوە یان نا، بەڵام دەبێت باوەڕمان بەوە هەبێت کە دەتوانین بیکەین\". کڵۆپ گوتیشی \"هەمووان باس لە گەڕانەوەکانی پێشوو و کاریگەری جەماوەر دەکەن، دەبێت کەشی خۆمان دروست بکەین، ئەگەرچی نەبوونی هاندەرانیش کێشەیەکی دیکە دەبێت\". راهێنەری رێدز، زیاتر گوتی \"یارییەکی قورس دەبێت، نازانم شتێک دەبێت کە رێگری لە ریال مەدرید بکات بۆ ئەوەی دەرفەتی گۆڵ دروست نەکات. ریال مەدرید لە یارییەکی گەورەدا لە بارسێلۆنای بردەوە، ئەوان لە دۆخێکی باشدان، دەبێ بە رێژەی ١٠٠ % باشترین ئاستمان پێشکەش بکەین، بۆ ئەوەی دەرفەتی سەرکەوتنمان هەبێت، دڵنیام کە هەوڵی بۆ دەدەین\". کڵۆپ لە بەشێکی قسەکانیدا، پەسنی تۆنی کرووسی ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی دا و گوتی \"ئەو یەکێکە لە گەورەترین بەهرەکانی ئەڵمانیا بۆ ماوەیەکی زۆر، یاریزانێکی زوور گەورەیە، گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن کرد، دواتر هەنگاوێکی ئازایانەی هاوێشت و چووە ریزەکانی ریال مەدرید و بووە یەکێک لە یاریزانە هەرە سەرکەوتووەکانی جیهان، زیاد لەوەش تەمەنی گەورە نییە\".", "summary": "یۆرگن کڵۆب، راهێنەری لیڤەرپوول رایگەیاند، دەبێت تیپەکەی لەو بڕوایەدا بێت کە دەکرێت راپەڕینێک بەرامبەر ریال مەدرید بکات، دوای ئەوەی تیپەکەی لە یاری یەکەمدا تووشی شکست بوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/140420215", "category": "sports", "summary_length": 170, "article_length": 1560, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 710}, {"article": "ئەو سەرچاوانە ئاشکرایانکرد، کە یانەی ریال مەدرید بیر لە گەڕاندنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتالی دەکاتەوە، هەروەک فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بەردەوامە لە چاودێریکردنی بازاڕ بۆ گەڕان بە دوای باشترین بژاردە بۆ جێگرتنەوەی زینەدین زیدان لە وەرزی داهاتوودا. رادیۆی کادینا سێر، دووپاتیکردەوە کە چوار رۆژ لەمەوبەر دانوستاندن لە نێوان ریال مەدرید و ئەنچیلۆتی دەستیپێکردووە و ئێڤێرتۆن ئەگەری رۆیشتنی لەبەرچاو گرتووە و بەدوای راهێنەرێکی جێگرەوەدا دەگەڕێت، هەرچەندە کارلۆ تاکە کاندید نییە، بەڵام ئێستا بژاردەیەکی پڕجەماوەرییە لە ئۆفیسەکانی ڤاڵدێبێباس. چەند کاژێرێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، رۆژنامەنووس ئەنتوان میانا دووپاتیکردەوە کە سەرچاوەکانی نزیک لە دانوستاندنەکانی نێوان ئەنچیلۆتی و ریال مەدرید زۆر گەشبینن بە تەواوبوونی پرۆسەکە، دەوروبەرەکەی راهێنەری ئیتالیش لەو بڕوایەدان کە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید بژاردەیەکە کە ناکرێت رەتبکرێتەوە. پێشتر کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ساڵانی ٢٠١٣ تاوەکو ٢٠١٥ سەرکردایەتی یانەی ریال مەدریدی کردووە، زنجیرەی ١٢ ساڵی یەک لەدوای یەک بەبێ بردنەوەی چامپیۆنزلیگی شکاند، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ توانی ١٠ ـیەمین جامی چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مەدرید بباتەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا ٤ - ١ لە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی کۆتایی ٤ - ١ بردەوە، دواتریش لە جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانی بۆ یانەکە بەدەستهێنا. دوای دەستلەکارکێشانەوەی زینەدین زیدان، میدیاکان چەندین ناویان بەربژێرکردووە بۆ ئەوەی ریال مەدرید گرێبەستیان لەگەڵ بکات، وەک ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، رائول گۆنزالێس و چابی ئەلۆنسۆ، بەڵام دەکرێت فلۆرێنتینۆ پێرێز جارێکی دیکە گرەو لەسەر کارلۆ ئەنچیلۆتی بکاتەوە.", "summary": "هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، کاردانەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتالی بۆ ئەو هەواڵە ئاشکراکردووە کە لەوانەیە راهێنەری ئێستای ئێڤێرتۆن بگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید بۆ شوێنگرتنەوەی زینەدین زیدانی راهێنەری فەرەنسی، کە وازهێنانی خۆی لە یانەی شاهانە راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/010620212", "category": "sports", "summary_length": 262, "article_length": 1502, "summary_token_count": 121, "article_token_count": 696}, {"article": "لە خولەکی ٤٢ ـی یارییەکەدا عوسمان کۆلیبالی، بەرگریکاری یانەی وەکرە دەکەوێتە سەر یاریگە و بەخێرایەکی زۆر تیمی پزیشکی هەردوو یانە خۆیان دەگەیێننە لای یاریزانەکە بۆ ئەوەی لەنێو یاریگەدا چارەسەری سەرەتایی بۆ بکەن و دوای ئەوەش یاریزانەکە راستەوخۆ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. میدیای قەتەر دەڵێت \" یاریزانەکە تووشی جەڵتە بووە، بەڵام دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە چارەسەری پێویست بۆ یاریزانەکە کراوە و ئێستا بارودۆخی تەندروستیی باشە. محەممەد ئەلسلێتی، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەکرە دووپاتیدەکاتەوە کە بارودۆخی تەندروستی کۆلیبالی باشە و بڕیاری راگرتنی یارییەکەش بۆ پاراستنی سەلامەتی ئەو یاریزانە بووە، بەتایبەت کە رووداوەکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر دەروونی یاریزانان دروستکرد. دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خولی قەتەر لەبارەی ئەو رووداوەوە دەڵێت \" کۆلیبالی تووشی جەڵتەی دڵ بووە، بەڵام بارودۆخی تەندروستی باشە، سوپاس بۆ تیمی پزیشکی و پیاوانی فریاکەوتنی خێرا بۆ ئەو توانایەی کە بۆ پاراستنی سەلامەتی یاریزانەکە پێشانیاندا. ئەو کاتەی یاریی نێوان هەردوو یانەی وەکرە و رەیان راگیرا، یانەی رەیان بە گۆڵێکی شوجاع خەلیل زادە لە پێش بوو، بەڵام رووداوەکە بووە هۆکاری راگرتنی یارییەکە و تاوەکو کاتێکی دیکە راگیرا. بەشێکی میدیای قەتەری و عەرەبی، ئەو رووداوەی کە کۆلیبالی تووشی بوو هاوشێوەی رووداوەکەی کریستیان ئێریکسن بوو کە لە یاریی دانیمارک و فینلەندا روویدا، کە بەو هۆیەوە کاردانەوەیەکی جیهانی دروستکرد و تاوەکو ئێستاش یاریزانەکە بەتەواوی نەگەڕاوەتەوە نێو یاریگەکان، هەرچەند کە یاریزانەکە دەستی بە راهێنان کردووەتەوە.", "summary": "لە رکابەرییەکانی خولی قەتەردا و لە یاریی نێوان هەردوو یانەی رەیان و وەکرە، یاریزانێکی یانەی وەکرە تووشی جەڵتە دەبێت و بەو هۆیەوە یارییەکە تەواونەکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/09012022", "category": "sports", "summary_length": 149, "article_length": 1394, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 615}, {"article": "بە مێژوویەکی گەورە و یادگاری زۆرەوە، هەڵبژاردەی عێراق یەکێک لە گرنگترین و بەهێزترین یارییەکانی ئەنجامدەدات، کاتێک لە دوایین گەڕی قۆناخی یەکەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران یارییدەکات. ئێوارەی ئەمڕۆ، کاژێر ١٩: ٣٠ چاوی عاشقانی تۆپی پێی عێراق و ئێران دەچنە سەر یاریگەی موحرەق لە بەحرەین، بۆ رکابەری یەکلاکردنەوەی پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکان. عێراق لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکە خاوەنی ١٧ خاڵە، لە پاڵاوتنەکاندا لە کۆی ٧ یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، ٥ بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە، ئێستا بە جیاوازیی ٢ خاڵ لە پێش هەڵبژاردەی ئێرانە، کە ئەمیان یەک یاریی دۆڕاندووە، ئەویش بەرامبەر عێراق بوو لە گەڕی پێنجەمدا لە ئوردن. بەر لەم یارییە بە چەند رۆژێک میدیا و یاریزانانی ئێران جیاواز لە هەموو یارییەکانی دیکە شەڕیان بەرامبەر عێراق راگەیاند، رۆژنامەکانی ئێران دەڵێن \" ئەمە یاریی ژیانە بۆ هەڵبژاردەکەیان، یاریزانەکانیشی کۆکن لەسەر ئەوەی وانەیەکی مێژووی بدەنە عێراق، بەڵام یاریزانانی پاڵەوانی ئاسیای ٢٠٠٧ ئارامتر لە ئێرانییەکان دەڕواننە یارییەکە، لەکاتێکدا بە یەکسانبوون و بردنەوە دەگەنە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکان و هیچ گوشارێکی ئەوتوویان لەسەر نییە. بۆ هاندانی زیاتری یاریزانەکانی لە پێناو بردنەوەی یارییەکەدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بڕیارییداوە ٥ هەزار دۆلار وەک پاداشت بداتە یاریزانەکانی ئەگەر لە یارییەکەدا بردنەوەیان تۆمارکرد، چونکە هەڵبژاردەکە جگە لە بردنەوە هیچ رێگەیەکی دیکەی نییە بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو، بەڵام بۆ عێراق بەو شێوەیە نییە، بە دۆڕان و یەکسانبوونیش هەلی سەرکەوتنی زۆرە. ئەوەی کێشەیەکی بچووکی خستووەتە بەردەم کاروانی کارکردنی سریچکۆ کاتانیچ لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق، نەدانی مووچەی ٥ مانگی رابردووی ئەو راهێنەرەیە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەموو مووچەکانی راهێنەرەکە دەدات و هاوکارییەکی گەورەی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی دەکات. لە ساڵی ٢٠١٥ ـەوە عێراق بەرامبەر ئێران نەدۆڕاوە، ئەمڕۆ لە بەردەم مێژوودا دەیەوێت ئێران لە هەنگاونان بەرەو مۆندیال بێبەش بکات.", "summary": "رکابەریی ئێران و عێراقە لەسەر گرتنی پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم، کە لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنەکانی ئاسیا و مۆندیالی قەتەر هەردوولا پێشەنگییان دەوێت، ریزبەندییەکە لەبەرژەوەندی عێراقە و بە جیاوازی دوو خاڵ لەپێش ئێرانەوەیە، بەڵام یارییەکەی ئەمڕۆ لە بەحرەین بەڕێوەدەچێت، بۆیە عێراق ترسی لێنیشتووە تووشی شکست بێت، تەنیا شکست عێراق لە پێشەنگی کۆمەڵەکە دادەگرێت، ئێرانیش ئەمەی دەوێت، خۆ ئەگەر ئێران ئەم یارییە نەباتەوە، ئەوا ناگاتە قۆناخی داهاتوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/150620218", "category": "sports", "summary_length": 450, "article_length": 1879, "summary_token_count": 207, "article_token_count": 869}, {"article": "زیدان کاتێک گەڕایەوە ریال مەدرید و بۆ ویلایەتی دووەم پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرت، تیپەکە لە هەموو روویەکەوە رووخابوو و زۆربوون ئەوانەی پێیان وابوو بەشێکی یاریزانەکانی یانەکە، لەوانەش مارسێلۆ، مۆدریچ، کرووس و کاسیمێرۆ سەردەمیان بەسەرچووە و پێویستە یانەکە دەستبەرداریان ببێت، بەڵام زیدان بە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ پێکهاتەکەکرد و رۆژ لە دوای رۆژ یانەکەی گەڕاندەوە سەر رێگەی راست، بردنەوەی کلاسیکۆ بە گۆڵەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر و ماریانۆ دیاز کە هیچ یەکێکیان سەرەکی نین، ورەیەکی دیکەی دایە یانەکە بۆ هەستانەوە. ئەوەی ریال مەدرید لەماوەی ھەشت یاریی رابردوودا لە دوای گەڕانەوەی لالیگا پێشانیداوە، پێمان دەڵێت یانەکە چەند بەباشی خۆی ئامادەکردووە و جگە لە نازناوی لالیگا ھیچ ئامانجێکی دیکەی نییە. خاڵێکی دیکەی بەھێزی ریال مەدرید لە دوای گەڕانەوەی لالیگا ئەو رووحیەتی و یەکدەستییەیە کە یاریزانەکانی پێیەوە دەردەکەون و کەس لە سەرووی یانەکەوە نییە، یارییکردن ھەر یارییە و بە پێکھاتەیەکی جیاواز ھاوکارییەکی زیاتری یانەکەی کردووە بۆ ئەوەی ھاوسەنگی لە خەرجکردنی توانای جەستەیی ھەبێت لە یارییەکاندا، بۆ ئەوەش زیدان زۆر بەباشی خوێندنەوەی بۆ توانای تیپەکانی رکابەری کردووە. ئەو شێوازەی ئێستا ریال مەدرید یاریی پێدەکات، بۆ تیپەکانی بەرامبەر زۆر بێزارکەرە، لەکاتێکدا یانەکە زۆرینەی یارییەکان سەرووی ٥٠٠ پاس دەدات، ئەمەش یانەی بەرامبەر ماندوو دەکات، گۆڕانکارییەکانی زیدان لە پێکهاتەکەیدا و گەڕاندنەوەی متمانە بۆ یاریزانەکانی و جیاوازیی نەکردن لەنێوانیان هۆکاری هەرە گرنگی پێشڤەچوونی ئێستای ریال مەدریدن. خاڵێکی دیکەی بالکێش لە ریال مەدریدی دوای گەڕانەوەی زیدان، ئەو باڵادەستییەی راهێنەرەکەیە بەسەر تیپەکەوە کە هیچ یاریزانێک لەسەرووی تیپەکەوە نییە و ئەوەی کە بڕیاری یەکەم و کۆتایی دەدات زیدان خۆیەتی، دانیشتنی گاریس بەیڵ لەسەر کورسی یەدەگ بەبێدەنگی و پشتگوێخستنی خامێس باشترین نموونەی ئەو مامەڵەیەی زیدانە. لە ھەمووشی گرنگتر ئەو خاڵەیە کە زیدان پێش یارییەکەی ئالاڤێش باسیکرد و گوتی، من سەیری ھەموو یارییەکان دەکەم، بەڵام باسی ئاستی کەس ناکەم، کەواتە بەھەموو پێوەرێک ریال مەدرید دەیەوێت یارییەکانی بباتەوە بۆ ئەوەی پێویستیی بەسەیرکردنی ئەوانەی دوای خۆیەوە نەبێت. ریال مەدرید دوو یاریی داهاتوو نازناوی لالیگا یەکلاییدەکاتەوە، دوای بردنەوەی نازناوەکەش یانەکە بە ورە بەرزییەوە بۆ چامپیۆنزلیگ ئامادەدەبێت و دوورنییە مانچێستەر سیتیش لە چامپیۆنزلیگ بکاتە دەرەوە، بەتایبەت ئەگەر یانەیەک هەبێت یاریگەی خۆی و رکابەرەکەی وەک یەک سەیر بکات، ئەوا ریال مەدریدە.", "summary": "کۆرتوای لێ دەربچێت، کە ئێستا بەباشترین کاتەکانیدا تێدەپەڕێت و ١٨ کلین شیتی هەیە و پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی لالیگا، کەس نازانێت بۆ یاریی داهاتوو کێ لە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید یارییدەکات، کەس نازانێت پلانی زیدان چییە و بە چ شێوازێک رووبەڕووی رکابەرەکەی دەبێتەوە؟", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/110720207", "category": "sports", "summary_length": 297, "article_length": 2234, "summary_token_count": 137, "article_token_count": 994}, {"article": "بڕیارە یارییەکانی جامی کەنداوی ٢٥ لە بەسرە رۆژی ٢٤ی مانگی دێسێمبەری ئەمساڵ دەستپێبکات، عێراق ئامادەکارییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو میوانداری یارییەکان بکات. لیژنەی پشکنینی وڵاتانی کەنداوە دووەمجارە سەردانی شاری بەسرە دەکەن و راپۆرت ئامادە دەکەن لەسەر هەموو لایەنەکانی شارەکە کە پێکهاتوون لە حەموود شەیبانی سەرۆکی لیژنە، جاسم سوڵتان ئەمینداری گشتی، فەیسەڵ ئیسماعیل راوێژکاری لیژنە. شامل کامل، بەرپرسی هونەری لە دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیای رووداو، رایگەیاند \"شاندی پشکنین ماوەی ٣ رۆژ لە بەسرە دەمێننەوە، سەردانی یاریگەکان و هوتێل و ئەو پڕۆژانە دەکەن، کە کارکردن بەردەوامە تێیایاندا\". جاری دووەمە عێراق میوانداری یارییەکانی جامی کەنداو دەکات، ئەمجارە یارییەکان لە نێو یاریگەکانی بەسرەی نێودەوڵەتی، فەیحا لەگەڵ مینا بەڕێودەچن. کامل گوتیشی \"کارەکان باش دەڕۆن و گەشبینین بەشێوەیەکی باش بتوانین میوانداری جامی کەنداو بکەین\". جامی وڵاتانی کەنداو لە ١٩٧٠ بۆ یەکەمجارە لە وڵاتی بەحرەین ئەنجامدراوە.", "summary": "رۆژی دووشەممەی داهاتوو لیژنەیەکی تایبەتی پشکنین لە یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی کەنداو سەردانی شاری بەسرە دەکەن، بەمەبەستی سەیرکردنی کارەکانی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی کەنداوی ٢٥ لەو شارە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210820213", "category": "sports", "summary_length": 195, "article_length": 961, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 431}, {"article": "گواردیۆلا لە دوای یارییەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: \" ئەو شێوازەی کە دەمانەویست یاریی پێبکەین هەمانبوو، تۆتێنهام توانایەکی زۆرباشی هەیە، پێشتر بە ٠ - ٢ بەرامبەر ئەوان دۆڕاوین، پێپ زیاتر گوتی: \"هیچ دەرفەتێکیان نەبوو بۆ دروستکردنی هەل، ئەوە هەمووی پەیوەندیی بە کوالێتی ئەوان و راهێنەرەکەیانەوە هەیە، ئێمە بەشێوازی تایبەتی خۆمان یارییمانکرد، بەردەوامدەبین و پێویستە لە سەرخۆ و ئارامبین. راهێنەرە ئیسپانییەکە زیاتر دەڵێت: \" لێدانێکی سزای روون بوو کە بۆ ئێمە گیرا، لە گێمی دووەمیشدا لە یەکەم هێرشدا گۆڵمان کرد، ئەمەش شتێکی ئاساییە کە رووبدات\". لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا رۆدری لێدانە سزایەکان جێبەجێدەکات؟ گواردیۆلا گوتی: \"نەخێر، بەڵام بوێرییەکەیم بەدڵبوو کە چوو بۆ لێدانەکە، بەڵام بەباشی جێبەجێینەکرد، شتەکە پێکەنیناوی نییە، بەڵکو جێگەی نیگەرانییە، یەکێکمان دەبێت بەباشی لێدانەکان جێبەجێبکات، بەڵام پێویستە مەشقی لەسەر بکات\". لە کۆتایی قسەکانیدا گواردیۆلا لەبارەی ئیدێرسۆنەوە کە لێدانە سزایەکان جێبەجێبکات گوتی: \" ئەو کە دەتوانێت لە دووری ٦٠ بۆ ٧٠ مەتر ئاسیست بکات، بۆ ناتوانێت لێدانێکی ١٢ مەتری بکاتە گۆڵ\"؟ لە یارییەکەدا مانچێستەر سیتی لە یاریگەی خۆیدا بە ٣ - ٠ لە تۆتێنهامی بردەوە، گواردیۆلا ١٢ ـەیەم یاریی وەک راهێنەر لە مۆرینیۆ بردەوە و جێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ بەهێزکرد.", "summary": "پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی لەبارەی بردنەوەیان لە تۆتێنهام گوتی: \" شایستەی بردنەوەکە بووین، ئەوان تۆپێکیان لە ستوون دا کە دەکرا ئەو تۆپە یارییەکە بگۆڕێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/140220213", "category": "sports", "summary_length": 180, "article_length": 1202, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 563}, {"article": "لە رکابەرییەکانی گەڕی ٢٦ ـی خولی عێراقدا، یانەی زاخۆ لە یاریگەی دهۆک لەنێو هاندەرانیدا میوانداریی دیوانییە کرد، هەزاران هاندەری یانەکە بە زمانی بە رۆژووە بۆ پاڵپشتی یانەکە چوونە دهۆک، بەڵام یانەکە نەیتوانی ئەوان دڵخۆش بکات و یارییەکەی بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاند. دوای تەنیا ١٠ خولەک یارییکردن، موستەفا ئەل ئەمین گۆڵێکی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و دیوانییەی پێشخست، بەڵام زۆری نەبرد لە خولەکی ١٩ لوکاس سانتۆس بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی زاخۆ تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەم لەنێوان هەردوولا بەیەکسانبوون کۆتاییهات. لەنیوەی دووەمدا لە خولەکی ٥٤ موئەمەل راشد بە سوود وەرگرتن لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی دیوانییە تۆمارکرد، دوای ئەوە یانەی زاخۆ زۆر هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، بەڵام هەوڵەکانی بێ سوودبوون، یانەی میوان سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە و زاخۆ تووشی دۆڕان کرد. زاخۆ لەم وەرزەی خولی عێراقدا تووشی پێنج دۆڕان بووە و ئێستا لە خولەکەدا خاوەنی ٣٧ خاڵە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندە، دیوانییە پێنجەم بردنەوەی تۆمارکرد و ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢٠ خاڵ بەرزکردەوە، بەڵام هەر لە پلەی هەژدەیەمی ریزبەندە.", "summary": "یانەی زاخۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات و بەرامبەر یانەی دیوانییە دۆڕا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0604202216", "category": "sports", "summary_length": 96, "article_length": 1059, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 482}, {"article": "یارییەکە لەنێوان دوو تیمدا بوو، یەکێکیان یاریزانانی پێشووی فەرەنسا و کەسایەتییە ناسراوەکان بوون، لەوانەش مارسیل دیسایلی، یاریزانی پێشووتری هێڵی بەرگریی فەرەنسا کە لە یانەکانی چڵسی، ئەیسی میلان و مارسیلیا یاریی کردووە؛ هەروەها ئارسن ڤینگەری، راهێنەری پێشووتری یانەی ئارسیناڵی بەریتانی. یاریزانانی تیمەکەی دیکەش بریتیبوون لە ژمارەیەک پزیشک و کارمەندی دیکەی تەندروستی کە لە ماوەی ساڵ و نیوی رابردوودا رۆڵێکی گەورەیان لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا گێڕاوە. نزیکەی سێ هەزار تیکتی یارییەکە فرۆشران و پارەکەش بۆ نەخۆشخانەیەکە کە بریگیت ماکرۆن، هاوژینی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکایەتیی دەکات. لە یارییەکەدا ماکرۆن وەکو یاریزانی هێڵی نێوەڕاست یاریی کرد و دەرفەتی ئەوەشی هەبوو لێدانێکی سزا بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و گۆڵ تۆماربکات. ئەم یارییەی ماکرۆن لە کاتێکدایە، سەرنجێکی سەرەکیی سەرۆکی فەرەنسا لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی داهاتووە، کە بڕیارە لە مانگی نیساندا بەڕێوەبچێت. رۆژی پێنجشەممە ١٤ - ١٠ - ٢٠٢١ راپرسییەک بڵاوکرایەوە و ئەنجامەکەی دەریدەخات، ماکرۆن لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا نزیکەی ٢٥ % ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت، بەڵام لە گەڕی دووەمدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و دەبێتەوە سەرۆکی وڵات. ژمارەیەک لە سەرکردەکانی دیکەش لە هەندێک بۆنەدا یارییان کردووە، لەوانەش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە چەند جارێک یاریی تۆپی پێی کردووە؛ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیاش زۆرجار بیندراوە یاریی هۆکیی سەر شەختە و چەند یارییەکی دیکەشی کردووە.", "summary": "سەرۆکی فەرەنسا لە یارییەکی تایبەت بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ نەخۆشخانەیەک بەشداریی کرد و لەڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵێکی تۆمارکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/141020217", "category": "sports", "summary_length": 124, "article_length": 1338, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 623}, {"article": "ئێمباپێ، لە دوای گێمی یەکەمی یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر یانەی سێلتێکی سکۆتلاندی دووپاتیکردەوە، وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە. ئەستێرە فەرەنسییەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت، بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەک لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەمێنمەوە، ساڵێکی گرنگە لە چاوی یانەکە و هاندەرانیدا، بەسەیەرکردنی هەندێک شت، هەوڵدەدەین رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکەین بۆ یانەکە. ئێمباپێ بەم لێدوانەی هەموو دەنگۆیانەی بە درۆ خستەوە کە باس لە پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە یانەی ریال مەدرید دەکەن. چەند رۆژێک لەمەوبەر، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید گوتی، ناکرێت داوای کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانان بکەم و بچم گرێبەستی گرانبەها بکەم، هەروەها رەتیکردەوە بۆ ئەم هاوینە ئێمباپێ لە پلانەکانی گواستنەوەی یانەکەیدا بێت. ئێمباپێ لە وەرزی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ بەشێوەی خواستن لە یانەی مۆناکۆوە چووە پاریس سانجێرمان، پاشان بەشێوەیەکی یەکجاری و بەرامبەر ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانەکەوە کرد و دووەم گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانانە، دوای نەیمار داسیلڤا، کە بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە چووەتە پاریس سانجێرمان.", "summary": "کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی رۆیشتن لە یاریگەی پارک دی پرێنس، لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا ئاشکراکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/220720205", "category": "sports", "summary_length": 142, "article_length": 1002, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 457}, {"article": "کەریم بنزیما بووە هۆکاری تۆقاندنی هاندەرانی ریال مەدرید، کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەویان دەکرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئامادەی مەشقەکانی یانەکە نەبوو، هەندێک سەرچاوەش باس لە نوێبوونەوەی پێکانەکەی دەکەن. دوێنێ هەینی کەریم بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەشداری لە مەشقەکانی یانەکەیدا کرد، دوای ئەوەی پزیشکانی ریال مەدرید چاکبوونەوەی ئەویان لە پێکان راگەیاند. بڕیار وابوو کەریم بنزیما بەشداری لە یاریی سبەیی یانەکەی بەرامبەر گرانادا لە گەڕی ٢٣ ـی لالیگادا بکات، بەڵام بەشێوەیەکی ناچاوەڕوانکراو یاریزانەکە لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکە ئامادە نەبوو. بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید، بنزیما بەشداری لە دوایین مەشقی یانەکەیدا بۆ یاریی گراندا نەکردووە و هێشتاش هۆکارەکە دیارنییە. ئەو رۆژنامەیە، لەو بارەیەوە زیاتر دەڵێت \"هەمووان چاوەڕێی زانیاری فەرمین، کە لەبارەی بنزیماوە لە لایەن یانەی ریال مەدریدەوە بڵاوبکرێنەوە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە کەریم بەرامبەر گرانادا یاری ناکات\". ریال مەدریدی پێشەنگی لالیگا بە کۆکردنەوەی ٥٠ خاڵ، لە دوایین یاریی لالیگادا بەرامبەر کادیز یەکسانبوو، بەر لەوەی لە جامی شای ئیسپانیادا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو تووشی شکست ببێت و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە بکات، کە دواتر زۆر کەس پێیانوابوو ئامادەنەبوونی کەریم هۆکارێکی سەرەکی دەرکردنی یانەی شاهانە بوو لە جامی شا. ئەوەی زیاتر هەوادارانی ریال مەدریدی ترساندووە، ئەوەیە کە دەترسن لەوەی بنزیما بۆ یارییە گرنگەکەی یانەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناخی ١٦ ـی چامپیۆنزلیگ ئامادە نەبێت، کە ١٥ ـی ئەم مانگە لە پاریس ئەنجام دەدرێت.", "summary": "لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیدا، هەواڵێکی ناخۆش بۆ هەوادارانی مێرینگێ هەبوو، کە پەیوەندی بە پێکانەکەی کەریم بنزیمای هێرشبەر و کاپتنی یانەکەوە هەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050220227", "category": "sports", "summary_length": 164, "article_length": 1451, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 634}, {"article": "یارییەکە لە واندا میترۆپۆلیتانۆ کرا و رۆخی بلانکۆس یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە. لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ٣٩ دا ئانخێل کۆریا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد و ئەم گێمەی بەم ئەنجامە کۆتاییپێهێنا. لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٨٠ دا یانیک کاراسکۆ گۆڵی دووەمی و دڵنیایی سێ خاڵی یارییەکەی لە تۆڕی یانەی میوان تۆمارکرد. بەم بردنەوەیە ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشەنگی لالیگای لە ریال مەدریدی هاوشار و رکابەری وەرگرتەوە و ئێستا خاڵەکانی تیپەکەی سیمیۆنی بووەتە ٧٣ خاڵ و سێ خاڵی لە ریال مەدریدەوە دوورن.", "summary": "یانەی ئاتلێتیکۆ درێژەی بە سەرکەوتنەکانیدا و لە نێو یاریگای خۆیدا لە هوێسکای بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230420215", "category": "sports", "summary_length": 83, "article_length": 518, "summary_token_count": 39, "article_token_count": 248}, {"article": "لە دەستپێکی گەڕی ١٠ ـی لالیگادا، ئۆساسۆنا لەسەر یاریگەی ئێ سادار میوانداری گرانادای کرد و هەردوولا بە ئەنجامی ١ - ١ یەکسانبوون. بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم بە خولەکێک، ئیزیکوێل ئەڤیلای ئەرجەنتینی تیپی خاوەن یاریگەی بە گۆڵێک پێشخست. لە نیوەی دووەمدا تیپی میوان سوودی لەو کارتە سوورە وەرگرت، کە ناوبژیوانی یارییەکە لە خولەکی ٧٥ ـدا بە رووی خۆسێ ئانخێلی یاریزانی ئۆساسۆنادا بەرزکردەوە و لە خولەکی ٩٠ ئانخێل مۆتۆرۆ توانی ئەنجامەکە بۆ گرانادا یەکسان بکاتەوە. بەم ئەنجامە ئۆساسۆنای خاوەن ١٨ خاڵ بەشێوەیەکی کاتی گەیشتە پلەی دووەمی ریزبەندیی، گراناداش ٧ خاڵی هەیە و لە پلەی حەڤدەمدایە.", "summary": "یانەی ئۆساسۆنا بەشێوەیەکی کاتی خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندیی لالیگا، سەرەڕای یەکسانبوونی لەگەڵ گرانادا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/23102021", "category": "sports", "summary_length": 107, "article_length": 583, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 279}, {"article": "ئێمباپێ، ئاماژەی بەوەدا کە پێشوازی لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەکات، کە لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا لە هاوینی ٢٠٢٢ ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی کۆتاییدێت. کیلیان ئێمباپێ، لە لێدوانێکدا بە کەناڵی تێلێفوتی فەرەنسی، گوت \"من لەگەڵ کارگێڕیی یانەکەم گفتوگۆ دەکەم و بیری لێدەکەمەوە\". ئەو یاریزانە گەنجە فەرەنسییە، هەروەها گوتی \"ئەگەر گرێبەستێکی نوێ واژۆبکەم، ئەوە هەنگاوێک دەبێت وەک وەبەرهێنانێکی درێژخایەن، لە پاریس هەست بە باشی دەکەم\". ئەو گوتیشی \"بەم زووانە بڕیاری کۆتایی خۆم دەدەم، بەدڵنیاییەوە ئەگەر گرێبەستێک واژۆ بکەم، لێرە دەمێنمەوە\". له بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئێمباپێ دووپاتیکردەوه که بەمدواییە لە رووی توانای جەستەییەوە باش نەبووە، بۆیە لە چوار یارییدا گۆڵی نەکردووە. ئیمباپێ کە لە دوایین یاری یانەکەیدا، بەرامبەر مۆنپێلێ، دوو گۆڵی تۆمارکرد، گوتیشی \"راستییەکەی من باش نەبووم، شتێکی سروشتییە کە خەڵک لە هۆکارەکەی ببپرسێت، زۆر بە باشی کاردەکەم، چونکە دەزانم لە فەرەنسا شتەکان چۆنن\". ئەم قسانەی کیلیان ئێمباپێ بێگومان بەرپرسانی ریال مەدرید و هەوادارنی نیگەران و بێئومێد دەکات، کە ئەو یانەیە لە بنەڕەتدا گرنگی بە خزمەتەکانی ئەستێرەی فەرەنسی دەدات.", "summary": "کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، لە لێدوانێکی نوێدا بەرپرسان و هاوادارانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نیگەران دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230120215", "category": "sports", "summary_length": 138, "article_length": 1082, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 500}, {"article": "لە گەڕی ٦ ـی لیگ وەن و لە یاریی لووتکەدا، یانەی لیۆن دەبێتە میوانێکی رەزاگرانی پاریس سانجێرمان، کە هەموو هەوڵێکی کوڕانی پیتەر بۆش بۆ بردنەوە دەبێت لە یانەی پاریسی، ئەو یانەیەی لەم وەرزەدا لە ٥ یارییدا ٥ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و خاوەنی ١٥ خاڵە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لیۆن بە سەرەتایەکی خراپ ئەم وەرزەی دەستپێکرد، بەڵام لە دوایین دوو یاریی لیگ وەندا بە دوو سەرکەوتن هاوسەنگیی خۆی بەدەستهێناوەتەوە و لە یۆرۆپالیگیشدا لە گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلەندی بردووەتەوە. گوشاری زۆر لەسەر پاریس سانجێرمان و لیۆنێل مێسی هەن، بەهۆی ئەو یەکسانبوونەی لە چامپیۆنزلیگدا لە بەرامبەر کلەب برووجی بەلجیکی بەدەستیانهێنا، کە میدیای فەرەنسی زۆر باسی لە ئەگەری لەگەڵ یەکدی گونجانی سێیانەی مێسی، ئێمباپێ و نەیمار کرد. لیۆن هەوڵدەدات بە بردنەوە لە یانە گەورەکەی ئێستای فەرەنسا، بەردەوام بێت لە گەڕانەوەکەی، پاریس سانجێرمانیش هەوڵدەدات بە بردنەوەی یاریی لووتکە ئەو پەیامە بە هەمووان بدات، کە هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی سێیانەکەی لەگەڵ یەکدی نەگونجێن، ئەگەرچی هێشتا دیارنییە کیلیان ئێمباپێ لەم یارییەدا بەشداری دەکات یان نا، کە لە چامپیۆنزلیگدا تووشی پێکان بوو. گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ: پاریس سانجێرمان - لیۆن ٢١: ٤٥", "summary": "ئەمشەو لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ یەکەمجار لە سەر یاریگەی باخچەی شازادەکان لە پاریس بە درێسی پاریس سانجێرمانەوە یاری دەکات و هەوڵدەدات یارمەتی هاوڕێکانی بدات بۆ بردنەوەی یاریی لووتکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/190920213", "category": "sports", "summary_length": 192, "article_length": 1087, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 500}, {"article": "ئەشرەف حەکیمی، دواجار لە ماوەی گواستنەوەی هاوینی رابردوو بەیەکجارەی ریزەکانی ریال مەدریدی بەرەو یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی جێهێشت، بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، لەم هاینەشدا چووە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی. بەڕێوەبەری کارەکانی حەکیمی لەسەر گواستنەوەی ئەشرەف بۆ پاریس سانجێرمان لێدوانی دا و گوتی \"ریال مەدرید مافی ئەوەی هەبوو رێککەوتنی نێوان پاریس سانجێرمان و ئینتەرمیلان رەتبکاتەوە، ئەگەر یانەی مێرینگێ ئارەزووی گەڕاندنەوەی حەکیمی بۆ ریزەکانی هەبووایە\". سەبارەت بە هەستەکانی حەکیمی بەرامبەر ریال مەدرید، کە پێشتر یاریزانی بووە، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە مەغریبییەکە، گوتی \"گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید وەک خەون دەمێنێتەوە بۆ ئەشرەف حەکیمی، یانەی منداڵی ئەوە، تێیدا فێری تۆپی پێ بووە و وەک گەنجێک لەوێ گەورە بووە، پێموایە رۆژێک دێت دەگەڕێتەوە ریال مەدرید\". بەڕێوەبەری کارەکانی حەکیمی ئەو راستییەی پشتڕاستکردەوە کە لەلایەن چێڵسییەوە دانوستاندن هەبوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ حەکیمی و گوتی \"پێشتر دانوستاندن هەبوو لەلایەن چێڵسییەوە بۆ ئەوەی واژۆی حەکیمی بەدەستبێنێت، بەڵام دواجار یاریزانەکە پاریس سانجێرمانی هەڵبژارد\". بریکارەکەی حەکیمی بەمشێوەیە کۆتایی بە لێدوانەکەی هێنا \"ئێمە خۆشحاڵبووین بە تەواوکردنی گرێبەستی سێرخیۆ رامۆس لە لایەن پاریس سانجێرمانەوە\".", "summary": "بەڕێوەبەری کارەکانی ئەشرەف حەکیمی، یاریزانی مەغریبی، خەونی ئەو یاریزانەی ئاشکراکرد کە دەیەوێت لە ئایندەدا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، دوای ئەوەی بەر لە دوو وەرز جێهێشت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/100720216", "category": "sports", "summary_length": 190, "article_length": 1160, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 505}, {"article": "لویس سوارێز، لە هەڤپەیڤینێکی نوێدا، لەبارەی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، گوتی \"بردنەوەی نازناوی خولەکە لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید باج و کۆششێکی زیاتری پێویستە لەوەی لەگەڵ بارسێلۆنادا بیبەیتەوە، بۆیە زۆر چێژی لێوەردەگرم\". ئەستێرەی ئۆرۆگوایی ئەو هەڤپەیڤینەی بەهەلزانی باسی بیرەوەرییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بکات، لەگەڵ یانەیەک کە بە قسەی خۆی رێگەی پێداوە نازناو بباتەوە و وەک یاریزانێک گەشە بکات، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد کە کەسانێکیش لەو یانەیە هەبوون کە بەهیچ شێوەیەک لای ئەو گرنگ نەبوون، بەتایبەتی کە کارگێڕیی وەرزشیی یانەکە پێیانڕاگەیاند کە رۆژانی لە بارسێلۆنا کۆتاییان پێهاتووە. لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، کە کێ بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ کردووە ئەوکاتەی بارسای جێهێشتووە، سوارێز راستەوخۆ ئاماژەی بە جۆزێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی پێشووی یانەکە کرد و گوتی \"سەرەتا سەرۆک بارتۆمیو، ئەو هەموو شتێکی بە رۆژنامەکان گوت لەجیاتی ئەوەی تەلەفۆنم بۆ بکات، بۆچی راستەوخۆ بە منیان نەگوت کە منیان ناوێت؟! \". سوارێز لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی \"نە بارتۆمیو و نە هیچ بەرپرسێکی بارسێلۆنا پەیوەندیان پێوە نەکردم، دوای ئەوەی نازناوی لالیگام بردەوە، بەڵام دەمویست وێنەیەکی بچووکیان بۆ بنێرم، ئەوەندە نەمابوو\". سەبارەت بە رۆناڵد کۆمانی راهێنەری بارساش، سوارێز گوتی \"زۆر ئازاریاندام کاتێک منیان نارد بۆ ئەوەی بەتەنیا و دوور لە هاوکارەکانم راهێنان بکەم، بەڵام بۆم دەرکەوت کە کۆمان کەسایەتی ئەوەی نییە یاریزانەکانی دەستنیشان بکات، ئەو پێیگوتم ئەگەر کێشەت لەگەڵ کارگێڕیی چارەسەر بکرێت لە یەکەم یارییدا پشتت پێدەبەستم، بەهەرحاڵ ئەوە بڕیاری راهێنەر نەبوو، لەسەرەوە هاتبوو\". هەروەها دەربارەی ئەگەری بەردەوامبوونی لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا؟ لویس سوارێز جەختیکردەوە \"من وەک دۆست و هاوکار و هەوادار حەزدەکەم مێسی لە بارسا بمێنێتەوە، بۆیە هەمیشە سوپاسگوزاری یانەکە دەبم\". سوارێز بۆ دەستنیشانکردنی باشترین راهێنەریش کە سەرپەرشتی ئەوی کردبێت، گوتی \"لویس ئێنریکی باشترین راهێنەرە کە تاوەکو ئێستا مەشقی پێداوم، بەهۆی کەسایەتییەکەی و دڵسۆزییەکەی و ئەوەی دەیگوازێتەوە بۆ یاریزانەکانی\". هێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا، لە کۆتایی هەڤپەیڤینەکەدا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هیچ گومانێکی لەوە نییە کە گرێبەستکردن لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە لایەن بارسێلۆناوە گرێبەستێکی سەرکەوتوو دەبێت، چونکە کەس گومان لە تواناکانی هێرشبەری ئەرجەنتینی ناکات.", "summary": "لویس سوارێز، هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، هێرشێکی تووندی کردە سەر رۆناڵد کۆمانی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا و بە \"خاوەن کەسایەتییەکی لاواز\" وەسفی کرد و گوتیشی \"ئەوەندە نەمابوو هەندێک وێنەی خۆم بۆ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ بنێرم\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/250520215", "category": "sports", "summary_length": 225, "article_length": 2122, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 989}, {"article": "رۆژنامەکانی فەرەنسا بابەتی رۆیشتنی لوکا مۆدریچیان لە یانەی ریال مەدرید گەرمکردووە، رایانگەیاند کە یانەی ریال مەدرید لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان، یەکەم کاری لە کۆڵکردنەوەی ئەو نۆ یاریزانە دەبێت کە بەر لە چەند رۆژێک ناوەکانیان بڵاوکراوەنەوە، لە سەروی هەموو یاریزانەکانیش، ناوی لوکا مۆدریچ بینرا. لوکا مۆدریچ - باشترین یاریزانی ئەوروپا ٢٠١٨ و ریال مەدرید دەیەوێ هەڵگڕی خەڵاتی باڵۆندۆری ٢٠١٨ بفرۆشێت، چونکە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ، ئەم وەرزەش ئەو یاریزانە لە باشترین کاتەکانیدا نەبوو، چونکە زۆربەی کات لەسەر کورسی یەدەگ بوو، یانیش بەهۆی پێکانەوە چەندجارێک دابڕا، هەر بۆیە بەرپرسانی مێرێنگی پێیان وایە کاتی مۆدریچ لە ریال کۆتاییهاتووە. داهاتووی یاریزانەکە هێشتا نادیارە، بەڵام هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە دەیڤد بێکهام دەیەوێ ئەو یاریزانە بباتە یانەی ئینتەرمیامی کە خۆی سەرۆکایەتی ئەو یانەیە دەکات لە خولی یانەکانی ئەمریکا. خۆئەگەر مۆدریچ بڕیاربدات لە ئەوروپا یاری بکات، باشترین ئەو تیپانەی کە لەسەرهێڵن بۆ ئەو یاریزانە، یانەکانی ئینتەرمیلانی ئیتالی و ئەی سی میلانی هەمان وڵاتە. مارسێلۆ، لوکاس ڤاسکێز و خامیس رۆدریگزیش سێ یاریزانی دیکەن، کە پێرێز نایەوێت لە یانەکەی بمێننەوە. سەرچاوەکان دەڵێن \"سەرۆکی ریال مەدرید جارێکی دیکە هەوڵدەدات لە گاریس بەیڵی ئەستێرەی وێڵزی رزگاری بێت، سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە نایەوێت لە ریال مەدرید بڕوات\". قەسابخانەکەی پێرێز بێجگە لە یاریزانە بەتەمەنەکان، یاریزانانی گەنجیش دەگرێتەوە، لەوانەش لوکا یۆڤیچی هێرشبەر و براهیم دیاز، هەروەها ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری بەرازیلیش نەیتوانیوە وا لە پێرێز بکات کە لە یانەکەیدا بهێڵێتەوە. سەرۆکی ریال مەدرید نایەوێت ئۆدریۆزۆلا بەرگریکاریش بگەڕێتەوە ریزەکانی تیپەکەی زیدان، کە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات. لوکا مۆدریچ - هەڵگری نازناوی باڵۆندۆری ٢٠١٨", "summary": "لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەڕانەوەی خولەکان و نزیکتربوونەوەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، لوکا مۆدریچیش لەگەڵ ریال مەدرید خۆی بەرەو ئاوابوون دەچێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0205202011", "category": "sports", "summary_length": 140, "article_length": 1661, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 759}, {"article": "بارسێلۆنا سبەی یەکشەممە لە یارییەکی دواخراوی گەڕی ٢١ ـی لالیگادا، میوانداری یانەی رایۆ ڤاییکانۆ دەکات. لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، چاڤی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی \"کاتێک تۆ راهێنەری بارسێلۆنا دەبیت، زۆر هەستی جیاوازت دەبێت، بردنەوە لە ریال مەدرید لەنێو یاریگەی خۆیدا و نەبردنەوەی هیچ نازناوێک هەستێکی سەیرە، بەڵام ئێمە هێشتا لە قۆناخی دوای مێسیدا دەژین، دەبێت ئاراممان هەبێت\". چاڤی لە بەردەوامی قسەکانیدا دانی بەوەشدا نا کە رکابەریکردن لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا کۆتاییهاتووە و گوتی \"مەحاڵە بتوانین نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بەدەستبێنین، تەواو ریال مەدرید باڵادەستی خۆی سەپاندووە\". سەبرەت بە یارییەکەشیان بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، چاڤی گوتی \"بردنەوە لە رایۆ ڤاییکانۆ وامانلێدەکات زیاتر نزیک ببینەوە لە مسۆگەرکردنی پلەی دووەمی ریزبەندیی و گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ\". ئەو گوتیشی \"لەوەتەی من هاتووم، ریال مەدرید تەنیا خاڵێک زیاتری لە ئێمە کۆکردووەتەوە، بەڵام بێگومان کەس سەیری ئەوە ناکات و ناڵێت خولەکە لە نۆڤێمبەرەوە دەستیپێکردووە\". راهێنەری بارسێلۆنا مژدەی گەڕانەوەی ئانسۆ فاتیشی بە هاندەرانی یانەکەی دا و گوتی \"ئانسۆ فاتی نزیکە لە گەڕانەوە، ئەو بەشداری لە مەشقە بەکۆمەڵەکاندا کردووە، ئەگەری هەیە بەرامبەر ریال مایۆرکا یاری بکات.", "summary": "چاڤی هیرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان دانی بە راستییەکدا نا و گوتی \"هێشتا ئێمە لە قۆناخی دوای مێسیدا دەژین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2304202211", "category": "sports", "summary_length": 160, "article_length": 1151, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 538}, {"article": "ئەمشەو کاژێر ٢٣: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی بارسێلۆنا لە گەڕی ٣٣ ـی لالیگادا لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات. لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، سیمیۆنی قسەی کرد و ئامادە نەبوو باسی کێشەکانی بارسا بکات و گوتی \"ئەگەر سەبارەت بە بوونی کێشە لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا پرسیارم لێدەکەن، من حەزناکەم باسی ئەو شتانە بکەم کە لە تیپەکانی دیکە روودەدەن، من تەنیا بایەخ بە پاراستنی هەستی یاریزانەکانم دەدەم، کە ئەوە گرنگترین شتە\". مارکۆس لۆرێنتی و دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، دووپاتیشیکردەوە کە نابێت یاریزانەکانی بەهۆی ئەنجامە باشەکانی ئەم دواییەیان تووشی لەخۆبایی ببن و گوتی \"نامەوێ باسی ئەنجامە باشەکانمان بکەم، دەمەوێ تەنیا بیر لە یاری ئەمجارەمان بەرامبەر بارسێلۆنا بکەمەوە، یارییەکی زەحمەت دەبێت بەرامبەر یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان، ئێمە رووبەڕووی کۆمەڵێک یاریزانی جیاواز و بەتوانا دەبینەوە، کە چەندین ساڵە بەسەریەکەوە نازناوی خولی ئیسپانیا دەبەنەوە\". کاتێکیش سەبارەت بە مارکۆس لۆرێنتی پرسیاریان لێکرد؟ سیمیۆنی گوتی \"ئەو لیۆنێل مێسی تیپەکەمان نییە و خۆیشی ئەوە دەزانێت، یاریزانێکی ئاساییە و بە کۆشش و ماندووبوونێکی زۆر ئاستی خۆی بەرەوپێش بردووە\". راهێنەری ئەرجەنتینی زیاتر لەبارەی لۆرێنتییەوە گوتی \"ئەو کاتێک ٢٠ خولەک یاری دەکات ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، کاتێک لە سەرەتاشەوە یاری دەکات ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، هیوادارین بەردەوام بێت لەسەر ئاستە بەرزەکەی، بۆ یارمەتیدانی تیپەکەمان\".", "summary": "دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند، ئەرکی ئەمشەویان بەرامبەر بارسێلۆنا زەحمەتە و گوتیشی \"مارکۆس لۆرێنتی لیۆنێل مێسی تیپەکەمان نییە و خۆیشی ئەوە دەزانێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/300620207", "category": "sports", "summary_length": 184, "article_length": 1351, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 602}, {"article": "میدیای بۆلیڤیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوای هەفتەیەک لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە، گوزمان ماڵئاوایی لە ژیانکرد و گیانی لەدەستدا. هەفتەی رابردوو رۆمان، لەگەڵ باوکی و مامێکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمەش دوای ئەو شەپۆڵە بەهێزەی ڤایرۆسەکە روویکردە ئەو وڵاتە، بەمەش هەر سێ تووشبووەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە، بەڵام دوای تەنیا یەک هەفتە گوزمان گیانی لەدەستدا. گوزمان لە خولی پلە دووی بۆلیڤا بۆ تیپی زانکۆی ترینیداد یارییدەکرد، لەگەڵ هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە تیپی تازەپێگەیشتووان و لاوان یارییکردووە. فیدراسیۆنی تۆپی پێی بۆلیڤیا بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو یاریزانە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا، سەرەخۆشی لە هاوڕێ و خانەوادەی رۆمان گوزمان دەکات و دەڵێت، لە خوا داوادەکەین لەم کاتە سەختەدا هێزتان پێبەخشێت.", "summary": "رۆمان گوزمان، یاریزانی بۆلیڤی لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/3005202010", "category": "sports", "summary_length": 88, "article_length": 693, "summary_token_count": 45, "article_token_count": 324}, {"article": "دوای ئەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ماوەی ٤ رۆژدا ٥ خاڵی بە لێڤانتی دۆڕاند، ریال مەدرید بە بردنەوەی لە ڤایادۆلید جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ هاوشارەکەی بۆ تەنیا ٣ خاڵ کەمکردەوە، بارساش ئەمڕۆ بە میوانداریکردنی کادیز دەیەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و خۆی لە پێشەنگی نزیک بکاتەوە. یارییەکە کاژێر ١٦: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی کامپ نو بەڕێوەدەچێت، کە یانەی کەتەلۆنی دوای شکستە گەورەکەی بە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگدا، دەیەوێت بە بردنەوەیەکی نوێ هەندێک لە برینەکانی ساڕێژبکات. لەاوانەیە ئەرکی کوڕانی رۆناڵد کۆمان زەحمەت نەبێت، بە مەرجی ئەوەی یاریزانەکانی بارسا هەندێک لەژێر کاریگەرییەکانی شکستە گەورەکەی چامپیۆنزلیگ دەرچووبن، چونکە ٧ یارییان بەسەریەکەوە لە لالیگادا بردووەتەوە و کادیزیش ٤ یارییە بەسەریەکەوە دەدۆڕێت. ئاتلێتیک بیلباو - ڤیاڕیال ٢٣: ٠٠ لە دوایین یاری ئەمشەودا ڤیاڕیال کە ٥ یارییە نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەستبێنێت، لە ئەرکێکی قورسدا دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بیلباو، کە ئەمەی دواییش هەوڵدەدات وەک هەمیشە لەسەر یاریگەی خۆیدا ئاستە بەرزەکەی پێشکەش بکات و بە بەدەستهێنانی ٣ خاڵی دیکە، شوێنی خۆی لە ریزبەندیی خولەکەدا باشتر بکات. ریال سۆسیداد - دیپۆرتیڤۆ ئاڵاڤێش ١٨: ١٥ ئاتلێتیک بیلباو - ڤیاڕیال ٢٣: ٠٠", "summary": "ئەمڕۆ ٤ یاری لە لالیگادا بەڕێوەدەچن و بارسێلۆناش دەیەوێت وەک ریال مەدرید دیارییەکەی لێڤانتی قبوڵ بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210220212", "category": "sports", "summary_length": 102, "article_length": 1115, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 520}, {"article": "زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، تەمەنی ٣٩ ساڵە، بەڵام هێشتا وا دەردەکەوێت کە توانای بەخشین و بڕیاردانی هەیە. ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ یانەی میلان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و هەروەها لە دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی سوێد سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی جۆرجیادا، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر. ئیبراهیمۆڤیچ ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ تەواوکردنی وەرزەکە بەشێوەیەکی باش بە درێسی میلانەوە و هەوڵی شەڕکردن دەدات لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی، یان بەلای کەمەوە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، کە ئەو تیپە چەندین ساڵە لەو پاڵەوانێتییە گرنگە دوورکەوتووەتەوە و خودی زڵاتانیش ٥ وەرزە لە بەشداریکردن لەو پاڵەوانێتییە بێبەشە. لە کۆتایی وەرزدا پێویستە بەرپرسانی میلان جارێکی دیکە قسە لەگەڵ مینۆ رایۆلا بکەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیمۆڤیچ، کە رۆسۆنێری و یاریزانەکەش دەیانەوێت پێکەوە بمێننەوە، بەڵام دانوستاندن لەگەڵ مینۆ رایۆلا ئاسان نییە. سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیتالیا باس لەوە دەکەن کە رایۆلا و زڵاتان ئامادەنین هیچ سازشێک لەسەر مووچەی یاریزانەکە بکەن. ئەو یاریزانە داوای ٧ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە دەکات، کە هێرشبەرەکە ئێستا وەریدەگرێت، بەڵام یاساکان رێگە بە میلان دەدەن کە ٥٠ % ـی باجی سەر مووچەکە لە ئیبرا وەربگرێت و بێگومان ئەمەش لایەنێکی گرنگە. لەگەڵ ئەوەشدا میلان هیوادارە بتوانێت لەسەر بنەمایەکی جیاواز گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئیبرا بکات و ئەو سەرچاوانەش روونی دەکەنەوە کە لەوانەیە پاداشتی تێدابێت. زڵاتان تەمەنی نزیکەی ٤٠ ساڵە و بەهۆی پێکانەوە وەرزی رابردوو چەندین یاری لەدەستداوە، بۆیە شتێکی سروشتییە کە پاولۆ ماڵدینی هەوڵ بدات دانوستاندن لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر ئەم بنەمایانە بکات، بەڵام لەوانەیە بوونی پاداشتەکان چارەسەر و رێگەیەک بێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن. وەک زانراوە پەیوەندی میلان و ئیبراهیمۆڤیچ زۆر باشە، بۆیە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وەک پێشتر ئاماژەی بۆ کراوە، دانوستاندن لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی زڵاتان دەکرێت ئاڵۆزبێت. دانوستاندنەکانی پێشتر بۆ نوێکردنەوە گرێبەستی زڵاتان کاتێکی زۆری خایاند و کارگێڕیی رۆسۆنێری هیوادەخوازێت ئەمجارە شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز گەشە بکەن. میلان و رایۆلا پێشتر باسیان لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی جیانلویجی دۆناروومای گۆڵپارێزیشیان کردووە و بەدڵنیاییەوە باسی گرێبەستەکەی ئیبراشیان کردووە.", "summary": "زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی سوێدی و مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی دەیانەوێت ئیبرا بەردەوام بێت لەسەرکێشییە سەرسوڕهێنەرەکەی لەگەڵ ئەی سی میلاندا، کە دانوستاندن هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام بەرپرسانی رۆسۆنێری هیوایان وایە مووچەی یاریزانەکە کەمبکەنەوە بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێناویەتی، زڵاتانیش ئەوە رەتدەکاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270320216", "category": "sports", "summary_length": 345, "article_length": 2131, "summary_token_count": 163, "article_token_count": 991}, {"article": "رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ دانیێلا چاڤێزی خانمە نمایشکار، یانەی رانکاگوای چیلی کڕیوەتەوە کە لە خولی یانە پلە سێیەکانی چیلی یاریدەکات. ئەو خانمە نمایشکارە دەڵێت، لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو یانەیەمان کڕیوەتەوە و بەهیواین بیگەیەنینە ئاستێکی بەرز و ببێتە یەکێک لە یانە بەهێزەکان. پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ دا چاڤێز ئاشکرایکردبوو، چەند جارێک لەگەڵ کریستیانۆ خەوتووە و ژووانیان هەبووە، لە کاتێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ئێرینا شایکی خانمە نمایشکاری رووسی لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بوو. چاڤێز جگە لەوەی کە گوتوویەتی یانەی رانکاگوامان لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کریوەتەوە، ئاماژەی بە هیچ شتێکی دیکە نەکردووە.", "summary": "کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس لەگەڵ خانمە نمایشکارێک یانەیەکی چیلی دەکڕێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2307202013", "category": "sports", "summary_length": 90, "article_length": 630, "summary_token_count": 42, "article_token_count": 300}, {"article": "چەند رۆژێک لەمەوبەر، نەیمار داسیلڤا، ریچارلیسۆن و ئەستێرەکانی دیکەی سیلیساو پەیوەندییان بە هەڵبژاردەکەوە کرد، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵبژاردەکە دەستی بە مەشق و راهێنانەکانی کرد، بۆ ئەوەی خۆی بۆ دوو یاریی داهاتوو ئامادەبکات، کە بەرامبەر بۆلیڤیا و پیرۆ ئەنجامیان دەدات. ریچارلیسۆن پێکانی هەبوو، بەڵام لە هۆڵی لەشجوانیدا خۆی ئامادەدەکات، ئەگەر لە یاریی یەکەمیشدا بەشداری نەکات، دەیەوێت بۆ یاریی دووەم ئامادەبێت. هەڵبژاردەی سامبا، رۆژی چوارشەممە مەشقەکانی لە یاریگەکانی تریسوپولیس ئەنجامدا، بەر لەوەی بچێتە شاری ساوپاوڵۆ و بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا یاریی بکات، کە یارییەکە کاژێر ٣: ٣٠ بەڕێوەدەچێت. دوای چوار رۆژ لەو یارییە، بەرەبەیانی رۆژی ١٤ ـی مانگ بەرازیل لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی پیرۆ یارییدەکات.", "summary": "هەڵبژاردەی بەرازیل ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی پاڵاوتنەکانی، گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر دەستپێکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/071020202", "category": "sports", "summary_length": 108, "article_length": 782, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 364}, {"article": "لە درێژەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی ئیتاڵیادا، ئەمڕۆ ٦ یاری بەڕێوەدەچن، کە رووبەڕووبوونەوەی میلان و لازیۆ یاریی لووتکە دەبێت. لە یەکەم یارییدا سامپدۆریا لەسەر یاریگەی لویجی فێرارێس میوانداری ئینتەرمیلان دەکات، کە تیپی میوان خوازیارە درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات و سێیەم یاری بەسەریەکەوە بباتەوە و بچێتە پێشەنگی یانەکان، کە ئێستا ناپۆلی بە ٩ خاڵ لە لووتکەدایە. سامپادۆریا، کە تاوەکو ئێستا تەنیا خاڵێکی هەیە و لە پلەی ١٣ ـدایە، هەوڵدەدات بە ئاستێکی بەرز و ئەنجامێکی باش بەرامبەر پاڵەوانی ئیتاڵیا هەڵوێستی خۆی لە ریزبەندیدا باشتر بکات. یاریی لووتکەی ئەمشەوی سێریا ئەی لەسەر یاریگەی سان سێرۆ دەبێت، کاتێک میلان میوانداری لازیۆ دەکات. ئەم یارییە رووبەڕووبوونەوەی هەردوو راهێنەر ستیفانۆ پیۆلی و ماوریزیۆ ساری دەبێت، کە یەکەم یاریی گەورەی ئەم وەرزەیانە، کە هەردووکیان لە دوو یارییدا دوو سەرکەوتن و ٦ خاڵیان هەیە. ژیرۆ دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ئامادەیە بۆ ئەم یارییە، هەمان شت سەبارەت بە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچیش کە لە پێکان گەڕاوەتەوە، بەڵام پێناچێت ئەم دوو هێرشبەرە لە سەرەتاوە بەشداری بکەن، بۆیە دەبێت ریبیچ بۆ پیۆلی بسەڵمێنێت کە ئەویش شایەنی ئەوەیە سەرکردایەتی هێڵی هێرشبردنی یانەکەی بکات. ئەمە جگە لەوەی کە ئەگەری هەیە سیمۆن کایەریش پشوو وەربگرێت، بۆ ئەوەی بۆ یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگ بە باشی ئامادەبێت. ماوریزیۆ ساری دەتوانێت پشت بە تەواوی تیپەکەی ببەستێت، بێجگە لە مانوێل لازاری، کە بەر لە یارییەکانی هەفتەی فیفا تووشی پێکان بووە. هەرچۆنێک بێت ئەم یارییە بۆ هەردوو تیپ و هەردوو راهێنەر تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەیە و دەبێت بیسەلمێنن کە ئەم وەرزە بۆ رکابەری تێدەکۆشن. سامپدۆریا - ئینتەرمیلان ١٣: ٣٠ تۆرینۆ - سالێرنیتانا ١٦: ٠٠", "summary": "ئینتەرمیلان دەبێتە میوانی سامپدۆریا بە ئامانجی بردنەوە و بەدەستهێنانی پێشەنگی ریزبەندیی سێریا ئەی. ستیفانۆ پیۆلی و ماوریزیۆ ساریش تاقیکردنەوەی راستەقینەیان ئەنجام دەدەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/120920211", "category": "sports", "summary_length": 169, "article_length": 1529, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 712}, {"article": "رۆژنامەکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان و دەست بە مەشق و راهێنانەکان دەکات لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا. یەکەم مەشقی بارسێلۆنا بۆ یارییەکانی وەرزی داهاتوو رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەبێت لە ژێر سەرپەرشتی رۆناڵد کۆمان، مێسیش بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشەیەکی یاسایی نەبێتەوە بەشداری لە مەشقەکاندا دەکات. رۆژێک پێش مەشقەکان لیۆ لە ناوەندی خوان گامبەر پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و چەند پشکنینێکیش ئەنجامدەدات، لە دوای دەستپێکردنی مەشقەکانیش چاوەڕی دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی مانەوەی یان رۆیشتنی لە یانە کەتەلۆنییەکە. دەنگۆی رۆیشتنی مێسی رۆژ بە رۆژ گەرمتر دەبێت، چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنیا چەند رۆژێکی کەم ماوە مێسی بە درێسی مانچێستەر سیتییەوە ببینرێت، هەروەها ئاگوێرۆش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ژمارە ١٠ ـی لە پرۆفایلەکەی سڕیوەتەوە ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هاتنی لیۆ بۆ سیتیزن. رۆژنامەکانی ئیسپانیاش دەڵێن، مێسی داوای لە نەیماریش کردووە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو دووانەیەکی بەهێز درووست بکەن.", "summary": "لیۆنێل مێسی بەشداری یەکەم مەشق و راهێنانی یانەی بارسێلۆنا دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270820206", "category": "sports", "summary_length": 64, "article_length": 1019, "summary_token_count": 33, "article_token_count": 472}, {"article": "سەرەتا کە وەرزەکە دەستیپێکرد، دوای تێپەڕێنی چوار گەڕ لە یارییەکان، بەهۆی رووداوەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاقەوە کە خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی حکومەت سازکرا، خولەکە راگیرا، دواتر بڕیاردرا کە هەڵبووەشێتەوە و هەموو ئەنجامەکانیش رەتکرانەوە، ئینجا بڕیاردرا کە خولەکە دەستپێبکرێتەوە بەڵام بە بەشداریکردنی ١٥ یانە، کە پێنچ یانە لە خولەکە کشانەوە کە یەکێكیان یانەی زاخۆ بوو، بەڵام بڕیاردرابوو کە هیچ یانەیەک دانەبەزێنرێت بۆیە ئەو یانانە ئەو بڕیارەیاندا. هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ عێراق جارێكی دیکە خولەکەی راگرت، بڕیاربوو یارییەکانی خولەکە لە سێی مانگی حەوتی ئەمساڵ دەستپێبکاتەوە، هەر بۆیە دەستەی کاتی لە شاری بەغدا لەگەڵ یانە بەشدارەکان کۆبوونەوەی بۆ یەکلایکردنەوەی ئەم خولە ئەنجامدا، یارییەکانی خولی عێراق هەڵوەشێندرایەوە، ئەمەش بەتێکڕای دەنگی یانەکان و ئەو دۆخە مەترسیدارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەرۆکی عێراقی گرتووە. بۆ یانەی هەولێر کە تاکە نوێنەری کوردستان بوو لە خولەکە بڕیارێکی باش بوو، چونکە دەستپێکێکی خراپی هەبوو لەو پێنچ یارییەی کە کردبووی، تەنیا دوو بردنەوەی هەبوو، سێ دۆڕانیشی تووش هاتبوو، بۆیە ئەو تیپە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەکات و دەیەوێ بە نوێکردنەوەی گرێبەستی رادان گاسانینی راهێنەر، هەولێرێكی بەهێزتر بنێرێتە خولەکەوە. دەستەی کاتیی یەکێتییەکە بڕیاریانداوە کە پاڵەوانێتییەکی بچووكکراوە بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو تیپانە یەکلابکەنەوە کە بەشداری لە پاڵەوانێتییە ئاسیاییەکان دەکەن، یانەکان بە ئارەزووی خۆیانە کە بەشداری بکەن یان نا، بەڵام بەرپرسانی یانەی هەولێر لەگەڵ ئەوەدا نین کە بەشداری بکەن، چونکە پێیان وایە ئەگەر بشگەنە ئاسیا، بەم پێکهاتەیە و بەو هەموو کێشە داراییەوە ناتوانن هیچ بە هیچ بکەن. بڕیارە یارییەکانی وەرزی نوێی خولەکە لە مانگی سێپتێمبەری ئەمساڵ دەست پێبکات،", "summary": "وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق هەر لەسەرەتاوە قسمەتەکەی ئەوەبوو کە تەواونەکرێت و هەڵبووەشێتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتیی لەلای ئەو تیپ و یاریزانانە دروستکردووە کە خۆیان بۆ نازناوەکە ئامادەکردبوو، لە بەرامبەریشدا ئەو یانانەی کە توانایان کەمتربوو، وەک مژدەیەک وابوو بۆیان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0306202015", "category": "sports", "summary_length": 264, "article_length": 1589, "summary_token_count": 120, "article_token_count": 718}, {"article": "لە سانسیرۆ، میلان دوای ٧ ساڵ مارشی چامپیۆنزلیگ بەگوێی هاندەرانیدا دەداتەوە، ئەو تیپەی کە دوو ساڵە لەگەڵ پیۆلیدا ئاست و ئەنجامێکی جیاوازتری هەیە، ئێستا لە خولی ئیتاڵیدا پلەی دووەمی گرتووە و هیچ یارییەک نەدۆڕاوە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگدا سەرەڕای ئەوەی بە لیڤەرپوول دۆڕا بە ئەنجامی ٣ - ٢، کەچی ستایش و دەستخۆشییەکی زۆری لێکرا بەوەی کە شایستەی دۆڕان نەبوون و لەنێو ئانفێڵددا کارێکی باشیانکرد. هەرچی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانییە کە هەڵگری نازناوی لالیگایە، بەڵام ئەم وەرزە دۆخی جێگیر نییە، لە شکست بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسەوە هاتووە و لە یاریی یەکەمیشی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی پۆرتۆدا بە زەحمەت یەکسانبوو، بەشێكی زۆری خاڵەکانی ئەم وەرزەشی لە خولەکەکانی کۆتاییدا یەکلاکردووەتەوە. لە میلان هەریەکە لە ئیبراهیمۆڤیچ، باکایۆکۆ، میسیاس، پیلزاری و کرونیچ یاری ناکەن، ئەگەری ئامادەنەبوونی ئۆلیڤێ ژیرۆش بەشێوەی سەرەکی لە ئارادایە، بەڵام لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تەنیا ساڤیچ یاری ناکات و گومان لە یاریکردنی گریزمان هەیە. هەر لەم کۆمەڵەیەدا یانەی لیڤەرپوول بەمەبەستی باڵادەستیی بەسەر کۆمەڵەکەدا، میوانی یانەی پۆرتۆیە و نیازی کلۆپ بەرزکردنەوەی رێژەی خاڵەکانە بۆ شەش. لە لایەکی دیکەوە و لە کۆمەڵەی چوارەمدا یانەی ئینتەرمیلان میوانی یانەی شاختاری ئۆکراینییە، ئەم یارییە لە کاژێر ١٩: ٤٥ دەکرێت. شاختار لە یاریی یەکەمدا بە راهێنەرایەتیی رۆبێرتۆ دیزێربیی ئیتاڵی بە یانەی شێریف تیراسپۆل دۆڕا، ئینتەریش بە ریال مەدرید دۆڕاوە، بۆیە ئەم یارییە لە نێوان دوو دۆڕاوی کۆمەڵەکەدا دەبێت، ئینتەر بۆ بەرپەرچدانەوە شکستەکەی ریال مەدرید و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئەوەی بەربەستی قۆناخی کۆمەڵەکان ببڕێت ئەم یارییە دەکات، ئەو ئامانجەی کە سێ ساڵە بۆی بووەتە مۆتەکە دەبێت ئەمساڵ بیبڕیت، یانەی شاختاریش کە بە پاشکۆ گەیشتە کۆمەڵەکان، دوای دۆڕانی یەکەم یاری، نایەوێ لانی کەم بلیتی گەیشتن بە یۆرۆپالیگی لەدەستبچێت. هەر لەم کۆمەڵەیەدا و لە کاژێر ٢٢: ٠٠، یانەی ریال مەدرید لەسەر یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی شێریف تیراسپۆل دەکات، ریال بۆ یەکەمجار لەم وەرزە سوود لە تواناکانی تۆنی کرووسی ئەڵمانی وەردەگرێت، بەڵام ئەگەری هەیە پشوو بە چەند یاریزانێک بدات، هەرچەندە مارسێلۆ، سێبایۆس، کارڤاخال و مێندی ئامادەی یارییەکە نابن. شێریف تیراسپۆل تیپێکە سەر بە گرووپی شێریفە، کە مانای ناوەکەی یانی ئەفسەر، لۆگۆی یانەکەش ئەستێرەیە، ئەو گرووپەی یانەکە بەڕێوەدەبات لە سوپەر مارکێت، بەنزینخانە، تۆرەکانی مۆبایل، کێڵگەی ماسی و چەندین پرۆژەی دیکە پێکدێت.", "summary": "یارییەک بۆ قەرەبووکردنەوە، یارییەک بۆ بەدەستهێنانی خاڵ و کۆکردنەوەی زەخیرەی سەرکەوتن و دەربازبوون لە گرووپی مەرگ، ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/280920215", "category": "sports", "summary_length": 170, "article_length": 2223, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 1058}, {"article": "لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی ٢٧ ـی خولەکەدا هێرتا لە یاریگەی خۆیدا یارییکرد، سەرەرای ئەوەی کە لە گێمی یەکەمدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، بەڵام لە گێمی دووەمدا خاوەن یاریگە بە چوار گۆڵ سێ خاڵی یارییەکەی یەکلاییکردەوە. لە خولەکی ٥١ وداد ئیبسیڤیچ دەرگەی گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە و بەلێدانی سەر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای تەنیا یەک خولەک دۆدی لوکیباکیۆ گۆڵپارێزی یانەی میوانی بڕی و هێرتا بەرلینی کردە خاوەنی دوو گۆڵ. لە خولەکی ٦١ ماتیۆ کونها بۆ جاری سێیەم تۆڕی یونیەن بەرلینی هەژاند، پاشان لە خولەکی ٧٧ دیدریک بویاتا گۆڵی چوارەم و کۆتایی یارییەکەی تۆمارکرد و هێرتا بەرلین یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە. ئەمە دووەم بردنەوەی لەسەریەکی هێرتا بەرلین و دووەم دۆڕانی یونیەن بەرلینە، دوای دەستپێکردنەوەی بوندێسلیگا و ئێستا هێرتا بەشێوەیەکی کاتی بە ٣٤ خاڵ لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکەیە.", "summary": "یانەی هێرتا بەرلین دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی لە بوندێسلیگادا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریگەی خۆیدا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی یونیەن بەرلینی بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230520207", "category": "sports", "summary_length": 156, "article_length": 785, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 378}, {"article": "ریال مەدرید لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت \" بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زانیاریانەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە یانەکەمان هەڵسەنگاندن بۆ چوونە دەرەوە لە لالیگا و یارییکردن لە پرێمەرلیگدا، ریال مەدرید دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک ئەو زانیارییانە رەتبکاتەوە و بەهەموو شێوەیەک هەڵەیە، ئەوە مەحاڵە تەنیا ئەوەیە کە دەیانەوێت بێزارمان بکەن \". ریال مەدرید بە هەموو شێوەیەک دەنگۆی چوونە دەرەوەی یانەکە لە لالیگا رەتدەکاتەوە. رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەیەکی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و خاڤێر تێباس، سەرۆکی دەستەی لالیگای لە لاپەرەی یەکەمی داناوە و نووسیوویەتی \" ریال مەدرید هەڵسەنگاندن بۆ رۆیشتن لە لالیگا دەکاتەوە \". رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، یانە سپی پۆشەکە بێزاربووە لە هێرشە بەردەوامانەی لەلایەن خاڤێر تێباسەوە دەکرێنە سەر یانەکە، بەو هۆیەوە یانەکە بیر لەوە دەکاتەوە لە لالیگا بچێتە دەرەوە و بچێت لە خولی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا یاریی بکات. موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیوویەتی \" بەهۆی ئەو ناکۆکییە زۆرەی بەهۆی رێککەوتنی دەستەی لالیگا لەگەڵ سندووقی وەبەرهێنانی جیهانی (CVC) هەیە، یانەی ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە بچێت لە خولێکی دیکەی هاوشێوەی خولی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا یاریی بکات، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز، دەیەوێت لە پرێمەرلیگ یاریی بکات، بەوپێیەی کە پێی وایە ئەو خولە شایەنی ئاستی یانەیەکی وەک ریال مەدریدە.", "summary": "یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا راپۆرتێکی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رەتدەکاتەوە، کە رایگەیاندبوو یانەکە دەیەوێت بچێت لە پرێمەرلیگ یاریی بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/140820217", "category": "sports", "summary_length": 161, "article_length": 1258, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 596}, {"article": "سبەی لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی ٣٣ ـی لالیگادا، بارسێلۆنا کاژێر ٢٣: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی کامپ نو میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات. کیکێ سیتێن، سەرەتا لەبارەی ئانتوان گریزمانی یاریزانی فەرەنسییەوە قسەی کرد و گوتی \"هەمیشە پێمدەڵێن بۆچی یاری بە فاتێ ناکەی؟ بۆ یاری بە ریکی ناکەی؟ هیچ یاریزانێک ناتوانێت هەمیشە بەشداری بکات، چونکە تەنیا ١١ یاریزان یاری دەکەن، بۆ هەر یارییەک بەپێی مەشقەکان پێکهاتەکەم دیاریدەکەم\". سەبارەت بە ئاتلێتیکۆ مەدرید، سیتێن گوتی \"ئاتلێتیکۆی سیمیۆنی تیپێکی زۆر زۆر بەهێزە. دەتوانن لەنێو هێڵەکانی یاریکردندا بە باشی یاری بکەن، هەروەها لە تۆپە جێگیرەکاندا زۆر بەهێزن و لە هێرشی هەڵگەڕاوەشدا زۆر خێران\". کاتێکیش پرسیاریان لێکرد، لە یارییەکانی داهاتوودا ریال مەدرید خاڵ لەدەستدەدات؟ کیکێ گوتی \"سەبارەت بەخۆمان پێویستە باشتر ببین بۆ ئەوەی وەک یاری رابردوومان بەسەرنەهێتەوە، دەبێ هەموو یارییەکانمان ببەینەوە\". لەبارەی ئارسەر میلۆی یاریزانی بەرازیلیشەوە، کە دەچێتە ریزەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی و ئەو رەخنانەی دایکی ئاراستەی بارسای کردوون، کیکێ گوتی \"نازانم دایکی ئارسەر چیگوتووە، بەڵام پێمگوتووە دڵنیام تۆ تاوەکو کۆتایی وەرز پابەند دەبی و یارمەتی تیپەکە دەدەی، ئەویش ئامادەیە بۆ ئەو کارە\". پرسیاریان لێکرد، لە ژووری جلگۆڕیندا کێشە هەیە؟ کیکێ گوتی \"منیش یاریزانێکی ئاسان نەبووم. ئەوەی روودەدات کارێکی ئاساییە، هەرکاتێک تیپەکەمان گەڕایەوە سەر سەرکەوتنەکان هەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، هیچ کێشەیەک لە ژووری جلگۆڕین نییە، تەنیا جیاوازی لە بۆچوونەکان هەیە\". راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، دووپاتیشیکردەوە کە هیچ کێشەیەک لەنێوان سارابیای یاریدەدەری و لیۆنێل مێسیدا نییە.", "summary": "کیکێ سیتێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاری داهاتوویان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، باسی رەوشی یانەکەی کرد و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی رۆژنامەڤانانی دایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2906202014", "category": "sports", "summary_length": 185, "article_length": 1497, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 684}, {"article": "یاری لوتکە بەیەکگەیشتنی یانەی هەولێر و یانەی سەیدسادقە، هەولێر دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ یونس سلێمانی راهێنەری دوورخستەوە و بژار ئەکرەمی ئەستێرەی پێشووی یانەکەی کردە سەرکردەی تیپی خولی کوردستانی یانەکە، بەهیوای راستکردنەوەی ئەنجامە خراپەکان، لە بەرامبەردا سەیدسادق لە یەکەم بەشداریکردنیدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە. بژار ئەکرەم، راهێنەری یانەی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند \"هەستێکی زۆر خۆشم هەیە وەک راهێنەر یەکەمجارە لەگەڵ یانەی هەولێر کار بکەم، بۆ ئەم یارییە کارێکی زۆرم بۆ بەرزکردنەوەی مۆراڵی یاریزانان کردووە بەشێوەیەک کە بتوانن ململانێ بکەن، لە هەفتەکانی داهاتوو تیپەکە دەگەیەنینە ئاستی رکابەریی یانەکانی دیکە\". لە بناری سەفین یانەی شەقڵاوە دوای ئەوەی لە قۆناخی یەکەمدا ئاستێکی خراپی هەبوو، هەر بۆیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گۆڕانکارییەکی زۆری لە پێکهاتەیەکدا کرد، هەفتەی رابردوو شەقڵاوەییەکان بە بردنەوە لە یانەی زاخۆ چوونە نێو رووبەڕووبوونەوەکانی قۆناخی دووەم، ئەمڕۆ یانەی شەقڵاوە بە پشتگیری هاندەرانی لە ئەرکێکی قورسدا یاری لەگەڵ سیروانی نوێ دەکات. عوسمان خۆشناو، سەرۆکی یانەی شەقڵاوە لەبارەی ئامادەکارییان بۆ یارییەکە گوتی \"هەموو کارێکمان بۆ سەرکەوتن و بردنەوەی ٣ خاڵی یارییەکە کردووە، داوا لە هاندەرانمان دەکەم ببنە یاریزانی ژمارە ١٢ لەم یارییەدا، ئێمە دەمانەوێت لە قۆناخی دووەم تیپەکەمان بێتەوە پلەکانی ناوەڕاستی ریزبەند و لە ناوچەی مەترسی دووربکەوینەوە\". یانەی هەندرێن خاوەن نازناوێکی خولی نایابی کوردستان، وەرزی ئەمساڵ بە دروشمی بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، لەنێو یاریگەی خۆیدا یاری لەگەڵ یانەی شێروانە دەکات، هەندرێن شەڕی ٣ خاڵی یارییەکە دەکات لەبەرئەوەی بەجیاوازی خاڵێک لەپێش یانەی سیروانی نوێیە و پلەی پێشەنگی ریزبەندی وەرگرتووە. یانەی چەمچەماڵ دوای بەخشینی متمانە بە ئەرسەلان جەلالی راهێنەر ئەنجامەکانی بووەتە مایەی دڵخۆشی هاندەرانی، لەم گەڕەدا میوانداری یانەی برایەتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە دەکات، وا چاوەڕواندەکرێت یارییەکی پڕ هاندەر بێت.", "summary": "ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕی ١٨ ـی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی کوردستان، چوار یاری لەسەر یاریگە جیاجیاکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/080220224", "category": "sports", "summary_length": 147, "article_length": 1839, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 799}, {"article": "یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لە توویتێکدا لەسەر لاپەرەی فەرمی یانەکە نووسیوویەتی، یانەی بارسێلۆنا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایتان لێدەکات، جەژنتان پیرۆزبێت و هەموو ساڵێک بەخۆشی. لەلایەن خۆیەوە یانەی ریال مەدرید، بەهەمان شێوە لەسەر ئەکاونتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی، یانەی ریال مەدرید پیرۆزبایی لە بینەرە بەڕێزەکانی دەکات، جەژنتان پیرۆزبێت و هەموو ساڵێک بەخۆشی. پەیامی پیرۆزبایی ریال مەدرید یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە پۆستێکدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دەڵێت، با ئەم جەژنە خۆشەویستی و عەشق بۆ دڵتان بهێنێت و هەموو دەرفەتێکی سەرکەوتنتان پێبەخشێت، جەژنتان پیرۆزبێت. یانەی یوڤێنتوس، لە رێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە کە تێیدا، مێریهـ دەمیرال و میرالیم پیانیچ دەردەکەون، پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژن لە هاندەرانی دەکات. یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی نووسیوویەتی، جەژن لە هەموو ئەوانە پیرۆزبێت کە لە جیهاندا یادی دەکەنەوە، دڵمان شینە. سیتی ئەوەشی نووسیووە، بە مانەوە لە ماڵ سەڵامەتتر دەبن. یانەی مانچێستەر یونایتدیش لە پەیامی پیرۆزباییکردندا بەبۆنەوەی جەژنەوە دەڵێت، پیرۆزبایی لە هەر کەسێک دەکەین لە جیهاندا ئەم یادە دەکاتەوە، هیوای جەژنێکی خۆش و ئاشتیتان بۆ دەخوازین، بە رووخساری گەش و چاوی گەشەوە. پیرۆزبایی مانچێستەر یونایتد لەلایەن خۆیەوە یانەی لیڤەرپوول دەڵێت، بەبۆنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانمان دەکەین و هیوادارین جەژنی خۆشی بێت. یانەی بایر میونشی ئەڵمانی نووسیوویەتی، هەموو ساڵێک بەخۆشی بەبۆنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە.", "summary": "یانە گەورەکانی ئەوروپا لەسەر ئاستی وڵاتە جیاوازەکان، پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزان لە هاندەرە موسڵمانەکانیان دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/240520204", "category": "sports", "summary_length": 115, "article_length": 1350, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 607}, {"article": "ڤینیسیۆس جونیۆر بە یەکێک لە یاریزانە لاوە گرنگەکانی یانەی ریال مەدرید دادەنرێت، کە لەم وەرزەدا بەشداری لە ٣٨ یارییدا کرد، ٥ گۆڵ و ٤ ئاسیستی هەبوو. بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا، بەرپرسانی یانەی چێڵسی پەیوەندییان بە بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدەوە کردووە و داوای فرۆشتنی ڤینیسیۆس جونیۆریان کردووە و دەڵێن \"فرانک لامپاردی راهێنەری چێڵسی سوورە لەسەر هێنانی ڤینیسیۆس بۆ نێو پێکهاتەکەی\". ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە تاوەکو ئێستا وەڵامی ریال مەدید بۆ داواکەی چێڵسی ئاشکرا نەبووە، بەڵام زۆر زەحمەتە زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانە بەرازیلییەکەی ببێت، کە هەمیشە دەڵێت \"ڤینیسیۆس داهاتووی ریال مەدریدە\". ماوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ ریال مەدرید لە ٣٠ ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کۆتاییدێت، واتا ئەو یاریزانە ٥ ساڵی دیکە یاریزانی یانەی شاهانەیە، مەگەر بەرپرسانی یانەکە دەستبەرداری بن و بیفرۆشن.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە یانەی چڵسی ئینگلیزی سوورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی بەرازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1208202010", "category": "sports", "summary_length": 168, "article_length": 828, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 388}, {"article": "شاختار بڕیاریداوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێک بەنێونیشانی \"لەپێناو ئاشتی لە جیهاندا\"، چوار یاریی دۆستانە لەگەڵ یانەکانی ئەوروپا بکات و داهاتەکەیان بۆ سوپای وڵاتەکەیان، قوربانیان و زیانپێگەیشتووانی شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکراینا تەرخان بکات. شاختار لە تورکیا بەرامبەر یانەی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی یاری کرد و بە گۆڵێکی بێوەڵام دۆڕا، کە یانە یۆنانییەکە لە خولەکی ٢٢ لە رێگەی یاریزانە بەرازیلییەکەی تیانهۆ تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد، بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە یاریزانانی ئۆڵیمپیاکۆس بە ئاڵای ئۆکرایناوە هاتنە نێو یاریگە وەک پشتگیرییەک بۆ سوپای ئەو وڵاتە کە لە دژی هێرشی سوپای رووسیا بەرگری لە وڵاتەکەیان دەکەن، هەروەها چەند بانەرێک لە لایەن هاندەرانەوە بەرزکرابوونەوە کە لە سەریان نووسرابوو \"شەڕ رابگرن\".", "summary": "یانەی شاختار دۆنیستیکی ئۆکراینی یەکەم یاریی دۆستانەی دوای هێرشی سوپای رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی دۆڕاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/100420223", "category": "sports", "summary_length": 100, "article_length": 694, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 318}, {"article": "ئارسیناڵ وەرزەکەی بەبەردەوامبوون لەگەڵ میکێل ئارتێتا دەستپێکرد. ئەو راهێنەرەی خەونی گەنجانە دەبینێت و بەجۆشوخرۆشەوە کار بۆ راستکردنەوەی ئەو تیپە دەکات کە ساڵانێکی بەرچاوە و لە دوای ڤینگەرەوە هەم رێگەی نازناوەکانی لێونبووە، هەم لەسەر راستەڕێی خۆی لایداوە. ئارتێتا، بەردەوامە لە گەنجکردنەوەی تیپەکەی. ئەو وەرزەکەی بەژمارەیەک یاریزانی گەنجەوە دەستپێکردەوە. کەمیی ئەزموون گورزی لە خەونەکانیدا و نازناو لە دوای نازناوی لەبەردەم رکابەرە بەئەزموونەکانیدا لەدەستدا، بەڵام یاریزانەکانی بەهۆی شکستەکانەوە، ئەزموونی گەورەیان بەدەستهێنا. ئارسیناڵی ئارتێتا، گەرچی هیچی بەدەستنەهێنا و نەیتوانی جارێکی دیکە دەستی بەنازناوەکان بگاتەوە، بەڵام بۆ یانەکە لە کۆتایی وەرزدا ئەوە زۆر گرنگە کە بتوانێ جارێکی دیکە و دوای شەش ساڵ دابڕان، خۆی بگەیەنێتەوە چامپیۆنزلیگ. ئارتێتا لەلایەن کارگێڕیی یانەکەوە بەرلەکۆتایی وەرز، متمانەی بەردەوامبوون و درێژەدان بەکارەکەی پێدرا، ئەو ئیدی بەدڵنیایی زیاترەوە کار بۆ وەرزی داهاتوو دەکات، بەتایبەتیش سەرکەوتنەوەی یانەکە بۆ چامپیۆنزلیگ وادەکات پێکهاتەکەی بەردەستی ئارتێتا پێویستی بەبەهێزکردن و پتەوکردنی زیاتر هەبێت، بەڵام بەرلەوە یانەکە هێشتا دوو یاری ماوە کە لە میانیدا دەبێ دڵنیاببێتەوە لەوەی وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ دەبێت، ئەو دڵنیابوونەوەیەش بە وێستگەکانی نیوکاسڵ و ئیڤێرتۆندا تێدەپەڕێت.", "summary": "بۆ ئارسیناڵ، ئەمساڵیش ساڵێکی دیکەی گەڕان بەدوای سەروەرییەکانی یانەکە بوو لە پاش رۆیشتنی ئارسن ڤینگەرەوە. ئەو راهێنەرەی بە رۆحێکی مەزنەوە کاریکرد و رۆحیەتێکی مەزنیشی لە یانەکەیدا دروستکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/160520225", "category": "sports", "summary_length": 187, "article_length": 1209, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 553}, {"article": "یانەی هەولێر دوای ژمارەیەک ئەنجامی خراپ لە خولی عێراق و دوورخستنەوەی رادان گاسانینی راهێنەر، لەم یارییەدا لوئەی سەڵاحی گۆڵکاری پێشووی یانەکە سەرکردایەتی درێس زەردەکان دەکات. لوئەی سەڵاح، راهێنەری یانەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند \"یارییەکە ئاسان نییە و بەرامبەر تیپێکی گەورە یاری دەکەین، بەڵام ئامانجی من ئەوەیە کە دوایین یاری قۆناخی یەکەمی خولی عێراق بە ئەنجامێکی باش تەواو بکەین\". یارییەکی پێشووی هەولێر و زەورا، کە ئەحمەد رازیی یایرانی کۆچکردووی زەورا بەشداری تێداکردووە یانەی هەولێر و یانەی زەورا ٤٤ یارییان لە خولی نایابی عێراق بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، یانەی هەولێر ١١ یاری بردووەتەوە، یانەی زەورا ٢٥ یاری سەرکەوتووە، لە ٨ یارییدا هەر دوو یانە یەکسانبوون، یانەی هەولێر ٤٩ جار تۆڕی یانەی زەورای هەژاندووە، یانەی زەورا ٨٣ گۆڵی لە یانەی هەولێر کردووە. ئێستا یانەی هەولێر ١٩ خاڵی هەیە و لە پلەی پازدەمی ریزبەندی خولی عێراقە، یانەی زەورا بە ٣٣ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییە. هەر لە یارییەکانی خولەکەدا یانەی زاخۆ دوور لە یاریگە و هاندەرانی کاژێر ١٤: ٠٠ی دوای نیوەڕۆ ململانێی یانەی نەفتی میسان دەکات، یانەی زاخۆ چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیە، لەبەرئەوەی ٢٨ خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندییە.", "summary": "ئەمڕۆ شەممە لە گەڕی نۆزدەمی خولی یانە نایابەکانی عێراقدا، کاژێر ١٦: ١٥ ـی ئێوارە لە ناو یاریگەی شەعب لە شاری بەغدا، یانەی هەولێر رووبەڕووی یانەی زەورا دەبێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130220215", "category": "sports", "summary_length": 160, "article_length": 1134, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 520}, {"article": "لە ریزەکانی سامبادا، بەهۆی پێکانەوە نەیمار بەشداری لە یارییەکەدا نەکات و ئالێکس تێیێسیش کۆرۆنای هەیە و بەشدار نابێت. بەرازیل لە سێ یاریی رابردوودا بردنەوەی تۆمارکردووە و لە پێشەنگی ریزبەندە، بەر لەوەی یارییەکان بوەستنەوە و دەیەوێت سێ خاڵی دیکە بباتەوە و جێگەی خۆی بەهێزتربکات. لە بەرامبەر یاریی نەکردنی نەیمار، ئۆرۆگوای ئەستێرەی گۆڵکار و کاریگەریی هەڵبژاردەکەی، لویس سوارێزی بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە لەدەستدا و یاریی ناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەیانەوێ لە یاریگەی خۆیدا سنوورێک بۆ بردنەوەکانی بەرازیل دابنێن و بەبردنەوەی یارییەکە رکابەری لەسەر پێشەنگ بکەن، لەو یارییەدا کە کاژێر ٢: ٠٠ بەڕێوەدەچێت. بەرازیل لە ٢٠٠١ ـەوە بەرامبەر ئۆرۆگوای نەدۆڕاوە، لە ٨٣ یارییدا ٣٧ جار لە هەڵبژاردەکەی بردووەتەوە و ئەمجارەش دەیەوێت درێژە بەو مێژوویە بدات کە بەرامبەر سێلێستێ هەیانە. لە یارییەکی دیکەدا کە کاژێر ٣: ٣٠ بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر پێرو یارییدەکات. لە ١٩٩٧ ـەوە تاوەکو ئێستا هەردوو هەڵبژاردە ١٤ یارییان بەرامبەر یەکدی یارییانکردووە و ئەرجەنتین نەدۆڕاوە، یارییەکەی ئەمجارەش لەنێو بارودۆخی ئاڵۆزی پیرودا دەکرێت، بەڵام مێسی و هاوڕێکانی دەیانەوێت خۆیان لەو کاریگەرییە بپارێزن و بە سێ خاڵەوە بگەڕێنەوە بۆینس ئایرس. ئەمە لە کاتێکدا بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەی لەو وڵاتەدا هەن، ئەگەری هەیە یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.", "summary": "بە ئامانجی بردنەوەی چوارەم لەسەریەک و بەرگریکردن لە پێشەنگی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور، بەرازیل دەچێتە مۆنتیڤیدیۆ و بەرامبەر ئۆرۆگوای یارییدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/171120206", "category": "sports", "summary_length": 147, "article_length": 1250, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 588}, {"article": "لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٨ دا، رامۆس دەستی سەڵاحی راکێشاو بەریدایە سەر زەوی، کە بووە هۆکاری پێکرانی یاریزانەکە و جێهێشتنی یارییەکە، کە لە ئەنجامدا ریال مەدرید یارییەکەی بە ئەنجامی ٣ - ١ بردەوە و نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، کە ئەوکات رامۆس دووپاتیکردەوە بەئەنقەست لە سەڵاحی نەداوە. کیلینی لە کتێبەکەیدا، کە لەسەر ژیانی خۆی نووسیوە، سەرەڕای ئەوەی زۆر پەسنی رامۆس دەدات و بە باشترین بەرگریکاری جیهان دایدەنێت، دووپاتیش دەکاتەوە کە رامۆس بەئەنقەست ئەوەی بەسەر سەڵاحدا هێناوە، ئەو دەڵێت \"رامۆس باشترین بەرگریکاری جیهانە، دەڵێن یاریزانێکی سەرەڕوویە، تاکتیکی نییە، لە هەر وەرزێکدا هۆکاری ٨ تاوەکو ١٠ گۆڵە کە لە ریال مەدرید دەبن، بەڵام رێک پێچەوانەی ئەمە راستە\". ئەوکاتەی محەممەد سەڵاح تووشی پێکان بوو بەرگریکارە ئیتاڵییەکە، زیاتر لە بارەی رامۆسەوە نووسیویەتی \"رامۆس دوو سیفەتی هەیە کە نزیکە لە هیچ بەرگریکارێکی دیکەدا نەبن، ئەو دەزانێت چۆن لە یارییە گەورەکاندا یەکلاکەرەوە دەبێت، لە رێگەی هەندێک لێدانەوە کە ئاراستەی یاریزانانی تیپی بەرامبەر دەکات، کە ناتوانی بیریان لێبکەیتەوە و لەوانەیە ببنە هۆکاری پێکان. ئەو لەم کارەدا عەقڵە شەیتانییەکەی بەکاردەهێنێت\". کیلینی رووداوەکەی محەممەد سەڵاح بە نموونە باس دەکات و دەڵێت \"پێکرانی سەڵاح لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٨ دا لێدانێکی مامۆستایانە بوو، رامۆس هەمیشە دەڵێت بەئەنقەست لە سەڵاحم نەداوە، بەڵام ئەو باش دەزانێت کە هەر کاتێک یاریزانێک بەو شێوەیە بەرببێتەوە، لە کۆی ١٠ جار ٩ جار شانی دەشکێت\". کیلینی لەبارەی دووەم سیفەتیشەوە، کە پێیوایە لە رامۆسدا هەیە و لە بەرگریکارانی دیکەدا نییە، ئەو هێز و گڕوتینەیە کە بە تیپەکەی دەدات و دەڵێت \"بەبێ رامۆس پاڵەوانانی وەک ڤاران، کارفاخال و مارسێلۆ وەک قوتابی قوتابخانەکان دەردەکەون، کە لە هێکڕا دەگەڕێنەوە و ریال مەدرید بێ بەرگریکار دەمێنێتەوە\". کیلینی هەروەها دەشڵێت \"بە هەموو پارە و سامانمەوە گرەو لەسەر ئەوە دەکەم ئەگەر رامۆس لەنێو سانتیاگۆ برنابیۆدا بەرامبەر ئایاکس یەری کردبا، هەرگیز ریال مەدرید بەجیاوازی ٣ گۆڵ نەدەدۆڕا\".", "summary": "جۆرجیۆ کیلینی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتوس، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، سێرخیۆ رامۆسی بەرگریکار و کاپتنی یانەی ریال مەدرید بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٨ دا بەئەنقەست محەممەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپوولی تووشی پێکان کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/170520205", "category": "sports", "summary_length": 261, "article_length": 1824, "summary_token_count": 126, "article_token_count": 830}, {"article": "میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، رێدز ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاریزانە کە ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە جێبەجێبکات، بۆ ئەوەی ڤێرنەر بباتە ئانفێڵد. لیڤەرپوول پلانی داناوە پێش ١٥ ـی حوزەیران کارەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەواوبکات، بەرلەوەی یانەکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاریزانە دەستکاری بکات و نرخەکەی بەرزبکاتەوە. بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول چاوەڕێی دوایین پێشهاتەکان لەبارەی نرخی یاریزانان دەکەن، بەتایبەت دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی هەنگاوەکانیان بەکردەیی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەڵمانییەکە دەستپێبکەن. بەپێی میدیای بەریتانیا، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ٥ ساڵ بباتە ریزەکانی و مووچەکەیشی ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لە ئەگەری سەرکەوتن لە گواستنەوەیدا. پێشتر تیمۆ ڤێرنەر دەرگای پەیوەندیکردنی بە یانەی بایرن میونشن داخستووە، دوای ئەوەی گوتی، دەمەوێت لە دەرەوەی ئەڵمانیا ئەزموونێکی دیکە تاقیبکەمەوە.", "summary": "یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پاڵێوراوی سەرەکییە، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا لە گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەر، هێرشبەری یانەی لایپزیگ بۆ یانەکەی سەرکەوتوو بێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0505202022", "category": "sports", "summary_length": 153, "article_length": 829, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 378}, {"article": "ئەگەرچی لەم هاوینەدا ئێمباپێ بەئاشکرا داوای لە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کرد کە رێگەی پێبدەن بڕواتە ریال مەدرید و بەرپرسانی ئەو یانەیەش بەفەرمی لەسەر ئەو پرسە دانوستاندنیان لەگەڵ یانەی پاریسی کرد، بەڵام دەرئەنجام یاریزانەکە لە یانەی خۆی مایەوە، بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی گرێبەستی کیلیان لەگەڵ پی ئێس جی کۆتاییدێت و یاریزانەکە دەتوانێت بەبێ بەرامبەر بچێتە ریال مەدرید. زۆر لە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە کیلیان ئێمباپێ پلانێکی نوێی داناوە بۆ ئەوەی بە ئارامی و بەبێ کێشە بچێتە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، کە خەونی منداڵیەتییەتی و چەندینجار راشکاوانە رایگەیاندووە، خەونی ئەو لەبەرکردنی درێسی ریال مەدریدە. وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، ئێمباپێ بڕیاریداوە چیدی لێدوان لەبارەی ریال مەدریدەوە نەدات تاوەکو وەرزی ئەمساڵ کۆتاییدێت، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک لەگەڵ جەماوەری پاریس سانجێرمان دروست نەکات و بە ئارامی وەرزەکەی تەواو بکات. بەر لە چەند رۆژێک ئێمباپێ لە هەڤپەیڤینێکدا، رایگەیاند کە ئەو لەم هاوینەدا دەچووە ریزەکانی ریال مەدرید ئەگەر پاریس سانجێرمان رێگەی پێدابووایە، ئەمەش هاندەرانی یانەی پاریسی تووڕەکرد و لە کاتی یارییەکانی یانەکەیاندا فیکەیان بۆ کیلیان لێدەدا، بەڵام بەمدواییە پەیوەندییەکانی نێوان ئێمباپێ و جەماوەری پاریس سانجێرمان باش بووەتەوە و ئێستا چەپڵەی بۆ لێدەدەنەوە. کیلیان سوورە لەسەر چوونە ریال مەدرید، کە لە هەڤپەیڤینەکەیدا گوتبووی \"ئێستاش بیرکردنەوەی من لەبارەی ویستی رۆیشتن لە پاریس سانجێرمان نەگۆڕاوە\". کاتێکیش لێیان پرسی، دوای هاتنی لیۆنێل مێسیش؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی \"ئەو نایابە، بەڵام من لە ناکاو بڕیار نادەم، زۆر بیرمکردەوە و بڕیاری خۆم داوە\". دوای ئەم قسانەی ئەستێرەی فەرەنسی، رۆژنامەڤانێک لە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدریدی پرسی، کیلیان ئێمباپێ دێتە ریال مەدرید؟ سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە وەڵامیدا گوتی \"هیوادارم لە زستاندا گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ یەکلایی بکەینەوە\". پێرێز زیاتر گوتی \"هیوامان وایە لە دوای ١ ـی ١ ـی ٢٠٢٢ هەموو شتێک چارەسەر بکەین\"، ئەوەش بەرپرسانی یانەی پاریسی تووڕەکرد و رەخنەیان ئاراستەی پێرێز و کارگێڕیی یانەی شاهانەی ئیسپانیا کرد و تەنانەت راهێنەر و یاریزانانیشی، کە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی پی ئێس جی، راشکاوانە گوتی \"دەبێت ریال مەدرید سزابدەین، چونکە بێڕێزییان بەرامبەر بە ئێمابپێ و پاریس سانجێرمان کردووە\".", "summary": "کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی پاریس سانجێرمان، بڕیارێکی نوێی داوە، کە پەیوەستە بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/191020213", "category": "sports", "summary_length": 123, "article_length": 2084, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 937}, {"article": "زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەوانەیە بەهۆی ئەو پێکانەوە نەتوانێت جارێکی دیکە یاری بکاتەوە، کە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیتاڵیا دەڵێن \"لەوانەیە ئەمە کۆتایی کاروانی یاریکردنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بێت\". ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە پێکانەکەی ئیبرا زۆر تووند و مەترسیدارە، بەڵام سبەی هەموو پشکنینە پێویستەکانی بۆ دەکرێن، بۆ ئەوەی بزانرێت پێکانەکەی تا چەند مەترسیدارە و چارەسەریشی چەند کاتی دەوێت. لە زستانی ئەمساڵدا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسییەوە گەڕایەوە میلان و دوای مانگ و نیوێک یاریکردن بۆ ئەو یانەیە، سەرجەم چالاکی و خولە وەرزشییەکان راگیران، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە کاتی دەستپێکردنەوەی مەشقی یانەکانیش زڵاتان گەڕایەوە میلان، بەڵام دوای چەند رۆژێک لە دەستپێکردنەوەی مەشقەکان تووشی پێکان بوو. پێپ دیستیفانۆی راگەیاندنکاری ئیتاڵی، لەبارەی پێکانەکەی زڵاتانەوە دەڵێت \"لە کاتی مەشقەکاندا زڵاتان لە هێکڕا وەستا و کەوتە سەر زەوی، دوای تەواوبوونی مەشقەکانیش لە قاچیدا هەستی بە ئازارێکی زۆر دەکرد\". ئەو راگەیاندنکارە هەروەها دەڵێت \"ئێستا ترس لەوەیە پێکانەکەی زڵاتان بەشێوەیەک قورس بێت، کە نەتوانێت جارێکی دیکە یاری بکاتەوە\". لەبەرئەوەی تەمەنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ٣٨ ساڵانە، ئەگەر پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، لەوانەیە گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگەکان نیمچە مەحاڵ بێت.", "summary": "زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سوێدی یانەی میلانی ئیتاڵی لە مەشقەکانی یانەکەیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260520207", "category": "sports", "summary_length": 103, "article_length": 1227, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 564}, {"article": "لە سەرەتای هەڤپەیڤینەکەوە، پێشکێشکارەکە لێیپرسی، ئێستا بڵێین سەرۆکی ریال مەدرید یان سوپەرلیگ؟ پێرێز لە وەڵامیدا گوتی \"نا نا، تەنیا سەرۆکی ریال مەدریدم، ئەوە بەسە! \". سەرۆکی ریال مەدرید، لە سەرەتای قسەکانیدا، گوتی \"دوێنێ شەو زۆر سەرقاڵبووین، تاوەکو کاژێر ١ ـی شەو لە کۆبوونەوەدابووین، من زۆر نیگەران و بێھیوام، لەوانەیە بیرۆکەی سوپەرلیگمان بەباشی و وەک پێویست بۆ ھەمووان رووننەکردبێتەوە، ھەوڵدەدەم ئێستا باشتر روونیبکەمەوە\". ئەو زیاتر باسی پڕۆژەکەی کرد و گوتی \"لەنێو ئەو ١٢ تیپەی کە نیازی بەشدارییان ھەبوو وەرزی رابردوو ئێمە ٦٥٠ ملیۆن یۆرۆ قەرزداربووین، ئەم وەرزە دوو قات و سێ قات زیاتر بووە\". زیاتر گوتی \"ئێمە نەمانویست خولە ناوخۆییەکان تێکبدەین، تەنیا ویستمان خولێک بۆ شوێنگرتنەوەی چامپیۆنزلیگ دروستبکەین، کە لە راستیدا هاندەران ئێستا بایەخ بەو پاڵەوانێتییە نادەن تاوەکو دەگاتە قۆناخی چارەگی کۆتایی، خولی یانە پاڵەوانەکان کۆن بووە و بەھێز نەماوە، ئێستا دەتوانین بڵێین خولەکە لە چارەگی کۆتاییەوە بەھێزدەبێت و دەستپێدەکات\". پێرێز روونیشیکردەوە کە بێمناتانە و بێ ترس کارەکانی دەکات و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لە یۆفا و فیفا ناترسێت و بە پێشکێشکارەکەی گوت \"تۆ ھەڵەی ئەگەر پێتوابێت کە پرۆژەی سوپەرلیگ کۆتاییھاتووە\". ئەو زیاتر لەبارەی یۆفا و لالیگا قسەی کرد و گوتی \"من ھەرگیز پێشتر سەرۆکی یۆفا و لالیگام بەمشێوە دووژمنکارانەیە نەدیتبوو بەرامبەرم، دیارە لەگەڵ یەکدی لەسەر ئەوە رێککەوتوون\". سەرۆکی یانەی شاهانە، لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا باسی هەڵوێستی یانەکانی پرێمەرلیگی کرد، کە کشانەوەی خۆیان راگەیاند و گوتی \"یەکێک لەو شەش یانە ئینگلیزییە بەتەواوی باوەڕی بە پرۆژەکە نەبوو، وایکرد کە دوودڵییەکە بۆ ھەمووان بگوازێتەوە\". ئەو لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"بەرپرسانی مانچێستەر دەستیان بە ھەڵمەتی یاریکردن کرد، گوتیان گوایە بەم خولە کۆتایی بە خولەکانی ناوخۆ دێنین، کەچی شتی وا نەبوو\". هەروەها گوتیشی \"ھەڕەشە و سووکیاتەییەکی زۆریان پێکردین وەک بڵێی ئێمە تۆپی پێ دەکوژین، نا دەبێت رزگاری بکەین\". لە بەشێکی دیکەی هەڤپەیڤینەکەدا، پێرێز جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پڕۆژەی سوپەرلیگ بەردەوامە و ئەو ١٢ یانەیە پەیوەستن بە گرێبەستێک کە واژۆیان لەسەرکردووە و گوتی \" ١٢ یانە واژۆیان لەسەر گرێبەستێکی پەیوەست کردووە، ئەگەر ئەم پرۆژەیە سەرنەگرێت، پرۆژەیەکی دیکە سەردەگرێت! \". هەروەها گوتیشی \"پرۆژەی سوپەرلیگ قابیلی جێبەجێکردنە تەنانەت بەبێ یانە ئەڵمانی و فەرەنسییەکانیش، ئێستاش سەرجەم ئەو ١٢ یانەیە لە سوپەرلیگ ماون و بەردەوام دەبن\". سەرۆکی ریال مەدرید، روونیکردەوە کە ئەوان لەبەرئەوە ویستوویانە زووتر سوپەرلیگ دەستپێبکەن، چونکە شتەکە بەپەلە بووە، جەختیشی لەسەر ئەوەکردەوە کە تاکە شت کە دەگۆڕێت خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە و دەست بۆ خولەکانی نێوخۆ نابەن. لەبارەی ئەوەی کە ئەو ١٢ یانەیە پەیوەستن بە هیچ گرێبەستێک کە ناچاربن بەردەوام بن لەگەڵ سوپەرلیگ؟ پێرێز گوتی \"گرێبەستەکان واژۆکراون و پەیوەستن، بەڵام ئێمە سکاڵایان لەسەر ناکەین، یانە ئینگلیزەکان نەدەبوو بەمشێوەیە بچنەدەرەوە، ھەوڵدەدەین چارەسەرێک بدۆزینەوە\". سەرۆکی یەکێک لە گەورەتری یانەکانی مێژووی تۆپی پێ، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە کەس ئەوی بەتەنیا جێنەھێشتووە و گوتی \"ئێمە تەنیا قسەمانکردووە کە چۆن ئەم پرۆژەیە ببەینە پێشەوە\". ئایا پەیوەندیت بە ناسر خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە؟ ئەمەش پرسیارێکی دیکە بوو؟ کە پێرێز لە وەڵامیدا گوتی \"پەیوەندیم بە ناسر خلێفییەوە نەکردووە، من ماوەی ٢٠ ساڵە لەم کارەدام و ھاوڕێی ھەموویانم\". فلۆرێنتینۆ پێرێز، خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا بە بردنەوەی ریال مەدرید لە کادیز و باسی مێرکاتۆی یانەکەیشی کرد و گوتی \"بەبێ سوپەرلیگ هیچ یانەیەک ناتوانێت گرێبەستی گەورە بکات\". ئەو گوتیشی \"بەبێ سوپەرلیگ گرێبەستکردن لەگەڵ ئێمباپێ و ھالاند مەحاڵە\". ئینجا گوتی \"ئەگەر گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێ نەکەم کەس نامکوژێت\". پێرێز لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ریال مەدرید بە پارە دەوڵەمەند نییە بەڵکو بە نازناوەکانی دەوڵەمەندە. لێیان پرسی چیت هەیە بۆ لێدوانەکەی جێرارد پیکێی بەرگریکاری بارسێلۆنا؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی \"پیکێم خۆشدەوێت، وەک یاریزان خۆشمدەوێت، ئەو و رامۆس نیعمەتێکن لە ئاسمانەوە\". ئینجا لێیانپرسی، یورگن کلۆپ رەخنەی لە یاریگەکەتان ھەبوو گوایە یاریگەی مەشقکردنە تۆ چی دەڵێیت؟ وەڵامەکەی بەمشێوەیە بوو \"لە یاریگەی مەشقەکان و لە یاریگەی کیێڤ ئێمە ٣ - ١ لێمان بردنەوە\". مەبەستی فایناڵی چامیۆنزلیگی ٢٠١٨ بوو لە کیێڤ. سەرۆکی ریال مەدرید، بە چاوی بایەخەوە سەیری گردبوونەوەکەی ھاندەرانی چێڵسی نەکردووە، کە لەبارەیەوە گوتی \"بە ھەموویانەوە ٤٠ کەس بوون و ئەگەر دەتەوێت ناوی ئەوەشت پێدەڵێم کە ناردبوونی\". لێیپرسی کێ بوو؟ لە وەڵامدا گوتی \"هەمان ئەو کەسەی درێسی کادیزی لەبەرکردبوو\". پێرێز لێدوانێکی تووندیشی لەبارەی ئەلیکساندەر چێفرینی سەرۆکی یۆفاوە هەبوو، کە گوتی \"سەرۆکێکم دەوێت پرۆفیشناڵ و تێگەیشتووبێت، نەک ھێرش بکاتە سەر سەرۆک یانەکان، ئێمە گفتوگۆ دەکەین، ناکرێت لە سەردەمی دیموکراسیدا قسە بە سەرۆکی یانەکان بڵێین\".", "summary": "فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کادینا سێر، دووپاتیکردەوە کە پاڵەوانێتی سوپەرلیگ کۆتایی نەهاتووە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یانەکان واژۆیان لەسەر گرێبەستێکی پەیوەست کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/220420211", "category": "sports", "summary_length": 218, "article_length": 4393, "summary_token_count": 102, "article_token_count": 2063}, {"article": "بەپێی ئەو سەرچاوانە، ریال مەدرید پاداشتێکی خەیاڵی پێشکەشی ئێمباپێ و باوکی دەکات، ئەگەر لە سەرەتای ساڵی نوێدا گرێبەست لەگەڵ یانەی شاهانە بکات. یانەی پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵ و دەستەوارەکانی ریال مەدریدی رەتکردەوە، کە دەیویست گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێ بکات، تەنانەت هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە نرخی دوایین دەستەوارەی ریال مەدرید بۆ ئەو ئەستێرە فەرەنسییە گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یانەی پاریسی سووربوو لەسەر مانەوەی ئێمباپێ لەم وەرزەدا لە ریزەکانی، بێ گوێدانە ئەوەی کە لە هاوینی داهاتوودا دەتوانێت بەبێ بەرامبەر بچێتە یانەیەکی دیکە. تەنانەت بەتەواوبوونی ساڵی ٢٠٢١ ئێمباپێ لە زستاندا دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک دەستپێبکات، بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە بچێتە ریزەکانی، بۆیە ریال مەدرید دەیەوێت هەرزوو واژۆی یاریزانەکە بەدەستبێنێت، بەر لەوەی پاشگەزببێتەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێبکاتەوە، یان یانەکانی دیکە بکەونە رکابەری لەگەڵ ریال مەدرید لەسەر تواناکانی ئەستێرەی فەرەنسی. فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەکە لەسەر ئەوە هاوڕان کە پێویستە پاداشتێکی گەورە بۆ ئێمباپێ ئامادە بکەن، کە گەورەترین پاداشتی واژۆکردنی گرێبەست بێت لە مێژووی تۆپی پێدا، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لە هیچ بارودۆخێکدا لە بڕیارەکەی پاشگەز نەبێتەوە، کە راشکاوانە گوتوویەتی \"خەونی من لەبەرکردنی درێسی ریال مەدریدە\"، تەنانەت لەم هاوینەدا بە ئاشکرا داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کرد رێگەی پێبدەن پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات. ئەو سەرچاوانە، دەڵێن \"زەحمەتە بڕوا بەو پاداشتە بکرێت کە بەرپرسانی ریال مەدرید بۆ ئێمباپێیان داناوە، بەڵام لە راستیدا ئەوان ئامادەن ٨٠ ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت بدەنە ئێمباپێ و باوکی، ئەگەرچی ئەو بڕە پارەیە زۆر کەمترە لەوەی بەر لە چەند رۆژێک ئامادەبوون لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئێمباپێ بدەنە پاریس سانجێرمان، کە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بوو. سەرەڕای ئەوەی ئێمباپێ تاوەکو ئێستا ٦ دەستەوارەی پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام لە پاریس هێشتا هیوایەک هەیە بۆ ئەوەی دواجار بتوانن کیلیان بە مانەوە لە یانەکە رازی بکەن، بەتایبەتیش دوای ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کرد. بەر لە چەند رۆژێک، سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی شاهانە بە رۆژنامەکانی ئیسپانیای راگەیاندبوو، کە یانەی ریال مەدرید ئەرکی رازیکردنی کیلیان ئێمباپێی بە کەریم بنزیما سپاردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ ئێمباپێ بەکاربهێنێت بۆ هاندانی ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکەی پاشگەز نەبێتەوە و بە تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی راستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید بکات.", "summary": "رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دەڵێن \"ریال مەدرید پاداشتێکی گەورەی ئامادەکردووە بۆ کیلیان ئێمباپێ\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050920214", "category": "sports", "summary_length": 116, "article_length": 2348, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 1067}, {"article": "ئیدوارد مێندی، گۆڵپارێزی سەنیگالی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بە کاروانێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێپەڕی و ئێستا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە، جگە لەوەش ئەو گۆڵپارێزە گرانترین گۆڵپارێزی ئێستای کیشوەری ئەفریقایە کە نرخەکەی دەگاتە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ. گۆڵپارێزەکەی یانەی چێڵسی ٨ ساڵ لەمەوبەر، بەهۆی بێکارییەوە لە فەرەنسا بەدوای کارێکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی دابینبکات و خۆی بەڕێوەببات، بۆیەش بەناچاری دەستدەکات بە گوڵ فرۆشتن. ئەمە رێک ئەو کاتە روویدا کاتێک لە هاوینی ٢٠١٤ مێندی یانەی شیربۆرگی فەرەنسی کە لە خولی پلە سێی ئەو وڵاتە یارییدەکرد بەجێهێشت، دوای ئەوەی ماوەی سێ ساڵ لەو یانەیە یارییکرد، دوای ئەوە مێندی یەک وەرز بەبێ یانە مایەوە و هیچ یانەیەک نەبوو بیباتە ریزەکانی. ئیدوارد مێندی پێشتر رایگەیاندووە، ئەو وەرزە کە هیچ یانەیەک نەبوو پەیوەندیی پێوەبکات، لە ماڵەوە و بەتەنیا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە توانای جەستەیی بکات بەردەوام راهێنانی کردووە و هەندێجار لەنێو هۆڵ و هەندێجاریش لەگەڵ خوشکەکەی لە دەرەوەی مەشقی کردووە، بۆ ئەوەی توانای بەرزبکاتەوە و دانەبەزێت. گۆڵپارێزەکەی سەنیگال ئەو کاتە بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕی، بەهۆی ئەوەی خۆی بێ یانە مابووەوە و هاوژینەکەشی دووگیان بوو، بەهۆی نەدارییەوە نەیدەتوانی خێزانەکەی بەڕێوەببات، بۆیە لە دەرەوەی تۆپی پێ بەدوای کارێکدا دەگەڕا. دوای وەرزێک لە بێهیوای و ماندووبوون، هەلێک بۆ مێندی دەرەخسێت و بەهاوکاریی هاوڕێیەکی ئەزموونێکی نوێ لە تیپی دووەمی یانەی مارسیلیای فەرەنسی تاقیدەکاتەوە، دوای ئەوەی کە هاوڕێکەی توانیی متمانە بۆ بەرپرسانی یانەکە دروستبکات کە ئەو گۆڵپارێزە دەتوانێت هاوکاری یانەکە بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە تیپەکە لە خولی پلە چواری فەرەنسا یارییدەکرد، مێندی گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە بوو. ئیدوارد مێندی لە وەرزی ٢٠١٧ - ٢٠١٦ پەیوەندی بە یانەی ستاد رێمسی فەرەنسی دەکات لە خولی پلە دوو، وردە وردە دەرگای بەختی گۆڵپارێزەکە دەبێتەوە، یەکەم دەرکەوتنیشی وەک گۆڵپارێزی یانەکە ئەو کاتەبوو کاتێک گۆڵپارێزی یەکەمی رێمس لە یارییەکدا دەکرێتە دەرەوە و بەو هۆیەوە مێندی بەشداری لە یارییەکەدا دەکات، بەڵام چوونە ناوەوەی ئەو گۆڵپارێزە و ئاستەکەی لەو یارییەکەدا هەمووان سەرسامدەکات و دەبێتە جێگەی سەرنجی زۆر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر وەک گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە دەمێنێتەوە. دەرکەوتنی راستەقینەی ئیدوارد مێندی لە وەرزی دوای ئەوە بوو، بەتایبەت کە متمانەیەکی زۆر لای راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەکە دروستدەکات و رۆڵێکی گەورە دەبینێت لە گەڕانەوەی یانەکە بۆ خولی پلە یەکی فەرەنسا، لە وەرزی ٢٠١٩ - ٢٠١٨ یانەکەی پلەی هەشتەم بەدەستدەهێنێت، پاشان گۆڵپارێزەکە باشتر دەردەکەوێت و پەیوەندی بە یانەی رێنی فەرەنسییەوە دەکات. پەیوەندیکردنی مێندی بە یانەی رێنەوە دەبێتە یەکەم گرێبەستی دارایی گەورە کە بەرامبەر ٧.٦ ملیۆن یۆرۆ چووە ئەو یانەیە. ئیدوارد دوای چوار وەرز یارییکردن لە یانەی رێنی فەرەنسی و پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز لە یانەکەدا، بەرامبەر ٢٤ ملیۆن یۆرۆ بە گرێبەستێکی گەورە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە دەکات و هەر زوو جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە دەکاتەوە و رۆژ لە دوای رۆژیش ئاستی بەرەو پێشتر دەچێت، بەتایبەتیش کە پیتەر چیک، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی چێڵسی راهێنەرایەتی یانەکە دەکات و هاوئاهەنگییەکی زۆریان بەیەکەوە هەیە. مێندی لەو کاتەوەی پەیوەندی تاوەکو ئێستا ٥١ یاریی لە پرێمەرلیگدا بەدرێسی یانەی چێڵسییەوە ئەنجامداوە، ٢٤ کلین شیتی هەیە، کە ریکۆردێکی گەورەیە بۆ گۆڵپارێزەکە لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی ئەو هەموو یارییە گۆڵەکەی بە پاکی رابگرێت، جگە لەوەش ١١٢ گەڕاندنەوەی هەبووە. ئەو گۆڵپارێزەی رۆژێک لە رۆژان بەهۆی هەژارییەوە بەدوای کارێکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی خێزانەکەی بەڕێوەببات، وەرزی رابردووی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەگەڵ یانەی چێڵسی بردەوە، دوای ئەوەش نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا. بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکێشیکرد و رۆڵی گەورەی لە بردنەوەی ئەو دوو نازناوەدا لەگەڵ یانەی چێڵسی، ئیدوارد مێندی، خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بردەوە و بەسەر هەریەکە لە جیانلویجی دۆنارووما و مانوێل نۆیەردا سەرکەوت. مێندی لە ساڵی ٢٠٢١ بەشێوەیەکی گشتی بەشداریی لە ٥٠ یارییدا کرد، ٢٩ یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرت، ٢٧ گۆڵی لێکرا، جگە لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەوروپا، وەک باشترین گۆڵپارێزی چامپیۆنزلیگیش دەستنیشانکرا. ئیدوارد ئۆسۆکی مێندی، لە ١ ـی ئاداری ١٩٩٢ لە شاری مۆنتیڤیلێرسی فەرەنسا لە دایکبووە، ئەو پاڵپشتییەکی زۆری خانەوادەکەی هەبووە بۆ ئەوەی ببێتە ئەم کەسایەتییە بەنێوبانگەی ئێستای تۆپی پێی جیهان و باشترین گۆڵپارێز، لەکاتێکدا لە بنەماڵەیەکی وەرزشییە و لەگەڵ فێرلان مێندی، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامۆزای یەکدین.", "summary": "پێچەوانەی زۆربەی یاریزانە بەنێوبانگەکانی تۆپی پێ، ماوەیەکی زۆری لە بەتاڵی و بێهیوا بەڕێکردووە، بەڵام لە پڕێکدا دەرکەوت و بووە کەسێکی دیاری نێو جیهانی تۆپی پێ و ئێستا باشترینی جیهانە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/180120226", "category": "sports", "summary_length": 182, "article_length": 4117, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 1960}, {"article": "رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی یوڤێنتوس دەستبەرداری چەند یاریزانێک دەبێت و یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە یانەکەی، ئەوەی دەنگۆی زۆری درووستکردووە، دەستبەرداربوونە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یەکێک لە گۆڕانکارییە گەورەکانی ئەو یانەیە رۆیشتنی دۆن رۆناڵدۆیە. ئەو یاریزانانەی لە یانەکە دەڕۆن زیاتر لە ٥ یاریزان دەبن بە کریستیانۆشەوە، بەڵام یانەکە تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانانەی دەستنیشان نەکردووە کە دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت، تەنیا ناوی رۆناڵدۆ ئاشکرا کراوە. جگە لە گۆڕانکاری لە یاریزانان، یوڤێ ئاندریا پیرلۆی راهێنەری یانەکە دووردەخاتەوە، ئەمەش بە هۆی ئەنجامەکانی یانەکە لەم وەرزەدا کە لە ئاست چاوەڕوانی و داخوازییەکانی کارگێڕی یانەکەدا نەبووە. خانمە پیرەکە لە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ کێشەی بۆ درووستنابێت و بڕیاریداوە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی بکاتەوە راهێنەر و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی لەگەڵ کردووە و ئالێگریش رازیبووە، بەڵام هەموو ئەمانە لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە خولی ئیتاڵیا روودەدەن.", "summary": "یانەی یوڤێنتوس لەبەردەم شۆڕشێکی گەورەدایە بە گۆڕینی چەند یاریزانێک لە یانەکەی لەسەروو هەموویانەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، ئاندریا پیرلۆش دووردەخرێتەوە و شوێنگرەوەشی دەستنیشانکراوە و ئامادەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/300420219", "category": "sports", "summary_length": 188, "article_length": 920, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 421}, {"article": "گاتوزۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) گوتی: هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەم، بۆ ماوەی نیو کاژێر بزربووین و لەو کاتەشدا سێ گۆڵمان لێتۆمارکرا، من تووڕەم لە شێوازی ئەو گۆڵانەی لێمان تۆمارکرا کە بە تۆپی جێگیر بوون. \" سەرکەوتنی باشمان نەبوو، هەرچەندە بە باشی دەستمانپێکرد، بەڵام ئەو هەلەی بۆ ئێمە رەخسا بەفیڕۆماندا و ئەوەی بۆ ئەوانیش رەخسا گۆڵیان پێتۆمارکرد، دەمانتوانی هەر لە خولەکی یەکەمەوە گۆڵ بکەین\" گاتوزۆ وایگوت. جێنارۆ باسی لە بەرگریکارەکانیشیکرد و گوتی: من لە بەرگریکارەکانمان زۆر تووڕەم چونکە نەدەبوو مێسی بەو شێوەیە گۆلمان لێبکات، یاریزانەکانی ئێمە بەهێزن بەڵام پێویستە ئاستیان باشتربکەن بۆ ئەوەی باشتر دەربکەون، من ئێستا هەست بەبێهیوایی دەکەم و پێموابوو دەمانتوانی کاری گەورەتر بکەین. یانەکانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن گەیشتنیان بە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ یەکلاکردەوە، دوای ئەوەی شکستیان بە یانەکانی ناپۆلی و چێڵسی هێنا.", "summary": "جێنارۆ گاتوزۆ، راهێنەری یانەی ناپۆلیی ئیتالی لە لێدوانێکیدا تووڕەیی و دڵتەنگیی خۆی سەبارەت بە کرانەدەرەوەی تیپەکەی لە قۆناخی ١٦ ـی چامپیۆنزلیگ دەربڕی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/090820201", "category": "sports", "summary_length": 150, "article_length": 858, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 400}, {"article": "میدیای ئیسپانیا رایگەیاند، لوکاس هێرناندێز، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی بایرن میونشن داوای لە مانوێل گارسیا، بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە، بۆ ئەوەی تواناکانی بخاتە بەردەم بەرپرسانی ریال مەدرید، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا رووبکاتە ئەو یانەیە. هێرناندێز بەهۆی ئەوەی کەمتر لە جاران لە یانەکەدا پشتی پێدەبەسترێت، دەیەوێت لە بایرن میونشن بڕوات، بەتایبەت دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی بوندێسلیگا کە بەهۆی کۆرۆناوە یارییەکانی راگیرابوون. بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، لوکاس دەزانێت کە ئەم بابەتە لەگەڵ بایرن میونشن هەندێک ئاڵۆزە، لەکاتێکدا پێویستە تاوەکو وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت. زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید پێشتر کاتێک لوکاس هێرناندێز، لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو دەیەویست ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی. هێرناندێز لە هاوینی رابردوودا بەرامبەر ٨٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە بایرن میونشن کردووە، بەڵام بەهۆی ئەو پێکانانەی تووشی بووە ئێستا نرخەکەی بۆ ٥٦ ملیۆن یۆرۆ دابەزیووە.", "summary": "یاریزانێکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە مامەڵەیەکی چاوەڕواننەکراودا هەوڵدەدات بچێتە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/310520203", "category": "sports", "summary_length": 114, "article_length": 897, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 410}, {"article": "دوای کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی گەڕی ١٩ ـی پاڵەوانێتییەکە، کراگ ئاندێرسۆنی دانیمارکی توانیی پێش هەمووان ١٦٦.٥ کیلۆمەتر ببڕێت و پلەی یەکەمی رکابەرییەکانی گەڕەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییبکاتەوە، بەڵام درێسی زەردی تایبەت بە پێشەنگی ریزبەندەکە هەر لای رۆگلێش مایەوە. تەنیا دوو گەڕ ماوە رکابەرییەکانی ئەمساڵی پاڵەوانێتییەکە کۆتاییبێت، رۆگلێش بە جیاوازیی ٥٧ چرکە لە تادی بوگاشاری هاونیشتمانی دوورە، کە ئەمیشیان لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و هەمیشە رکابەر بووە لە بردنەوەی پلەکانی پێشەوەی گەڕەکانی پاڵەوانێتییەکە. ریزبەندی گشتی پاڵەوانێتییەکە تاوەکو ئێستا بەمشێوەیەیە. ١ - پریمۆش رۆگلێشی سلۆڤینی - ٨٣: ٢٩، ٤١ کاژێر ٢ - تادی بوگاشاری سلۆڤینی - جیاوازیی ٥٧ چرکە ٣ - میگێل ئانخێل لۆپێزی کۆڵۆمبی - جیاوازیی ١.٢٧ خولەک ٤ - ریچی پۆرتی ئوسترالی - جیاوازیی ٣.١٦ خولەک ٥ - میگێل لاندای ئیسپانی - جیاوازیی ٣.٢٨ خولەک", "summary": "رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی پایسکلسواریی تور دێ فرانس، لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە، پریمۆش رۆگلێشی سلۆڤینیش نزیکە لە بردنەوەی نازناوەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1909202011", "category": "sports", "summary_length": 128, "article_length": 833, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 410}, {"article": "رۆسۆنێری لە دەستپێکی خولەکەدا، لە یاریگەی سانسیرۆ میوانداری یانەی بۆلۆنیا دەکات، لەو یارییەدا کە کاژێر ٢١: ٤٥ بەڕێوەدەچێت. میلان بە ورەیەکی بەرزەوە ئەم یارییە ئەنجامدەدات، دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگدا بەرامبەر شامرۆک رۆڤەرز سەرکەوت و گەیشتە قۆناخی داهاتوو، لە گواستنەوەی هاوینەشدا هەریەکە لە ساندرۆ تۆنالی و براهیم دیازی گواستووەتەوە، بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بکات. میلان لەم یارییەدا بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی ئاندریا کۆنتی، ئەلیسیۆ رۆمانیۆلی، رافایێل لیاو و ماتیۆ موساکیۆ بێبەش دەبێت. لە ١٠ یاریی رابردووی نێوانیاندا میلان تەنیا یەک یاریی بەرامبەر بۆلۆنیا دۆڕاندووە، بۆیە ئەمشەویش یانەکە دەیەوێت درێژە بەو ئەنجامە باشانەی بدات کە بەرامبەر ئەو یانەیە هەیەتی و بەبردنەوەی سێ خاڵ بچێتە نێو رکابەرییەکانی خولەکە.", "summary": "یانەی میلان یەکەم یاریی لە وەرزی نوێی سێریا ئەیدا ئەنجامدەدات و بە ئامانجی بردنەوەی سێ خاڵ بەرامبەر یانەی بۆلۆنیا یارییدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210920204", "category": "sports", "summary_length": 125, "article_length": 780, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 351}, {"article": "فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا دەڵێت \" دوای ئەوەی لە مەشقەکانی رۆژی چوارشەممەدا لۆرێنزۆ پێلیگرینی تووشی پێکانبوو، دەیەوێت گۆڕانکاری لە لیستی یاریزانەکانیدا بکات. فیدراسیۆنەکە رایگەیاندووە، داواکارییەکیان ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە، بۆ ئەوەی رێگە بدەن گۆڕانکاری لە لیستەکەیدا بکات و لە جێگەی پێلیگرینی گایتانۆ کاسترۆڤێلی، یاریزانی یانەی رۆما بۆ لیستی هەڵبژاردەکەی زیادبکات و چاوەڕێی وەڵامی یۆفا دەکات. بەپێی راگەیێندراوەکەی ئیتالیا، کاسترۆڤێلی پەیوەندیی بە هەڵبژاردەی ئیتالیاوە کردووە، بۆ ئەوەی هەر کاتێک داواکارییەکەیان پەسەندکرا بۆ یارییکردن ئامادەبێت. ئەمڕۆ ئیتالیا دوایین مەشقەکانی ئەنجامدەدات، رۆژی هەینی لە یاریی کردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا، لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەمدا بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا یارییدەکات. ئیتالیا لە ٢٧ یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، لە دوایین هەشت یارییدا هەموو یارییەکانی بردووەتەوە و هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە، هاندەرانی هەڵبژاردەکەش هیوایەکی زۆریان بە پێکهاتەکە هەیە بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بکات، لە پاڵەوانێتییەکەدا. ئیتالیا لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا بەرامبەر تورکیا، سویسرا و وێڵز یارییدەکات.", "summary": "تەنیا یەک رۆژ پێش دەستپێکردنی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و ئەنجامدانی یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر تورکیا، هەڵبژاردەی ئیتالیا دەیەوێت گۆڕانکاری لە لیستی یاریزانەکانیدا بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/100620215", "category": "sports", "summary_length": 191, "article_length": 1129, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 509}, {"article": "تۆتێنهام هۆتسپێر لە پێنجەمی ریزبەندییەوە، میوانداری ئارسیناڵ دەکات لە چوارەمی ریزبەندییەکەوە، بۆ هەردوو یانە، کە لە دێربی باکووری لەندەندا بەیەکدەگەن، شەڕەکە و هەوڵەکە بۆ مسۆگەرکردنی کورسییەکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگە. کورسی چوارەمی خولەکە، کە هێشتا یەکلانەبووەتەوە کێ بۆخۆی دەبات. ئارسیناڵ شەش وەرزی لەسەریەکە نەگەیشتووەتە چامپیۆنزلیگ، بۆ ئارتێتا و یاریزانەکانی، گەیشتن بە پاڵەوانێتییە بەهێزەکەی ئەوروپا ئامانجی یەکەم و سەرەکییە، ئامانجێک کە ئەگەر بێتە دی، دووپات لەوە دەکاتەوە، مایکێل ئارتێتا هەنگاوە دروستەکانی بەئاراستەی زیندووکردنەوەی ئارسیناڵ و گەیاندنەوەی بەریزی یانە بەهێزەکانی ئینگلتەرا، قۆناخی باشی بڕیوە. لەبەردەم ئەو خەونە گەورەیەی ئارسیناڵدا، رێگرییەکان ئاسان نین، تۆتێنهام کە لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتیدا هەمان رێچکەی خۆ راستکردنەوە و هەڵسانەوەی گرتووەتە بەر و لە سێ وەرزی رابردوودا یاریکردن لە چامپیۆنزلیگی بەخۆوە نەبینیووە، بەئاسانی دەستبەرداری کورسییەکەی چوارەمی چامپیۆنزلیگ نابێت، بەتایبەت کە ئانتۆنیۆ کۆنتی بۆئەوەی داواکارییەکانی خۆی لە رووی کڕینی یاریزانانەوە بە کارگێڕیی یانەکەی جێبەجێ بکات، پێویستی بەگەیشتنە چامپیۆنزلیگە تا لە رێگەیەوە، ژمارەیەک لەو یاریزانانە بکڕێت کە خۆی داوایان دەکات. هەردوو یانە لە زۆر رووەوە لەیەکدەچن، ئارسیناڵ لە دوای ساڵانی زێڕینی ئارسن ڤینگەرەوە بەدوای سەقامگیریدا دەگەڕێت و تائێستا لەسەداسەد ئەوەی بەدەستنەهێناوە، تۆتێنهامیش لەدوای ماوریسیۆ پۆچەتینۆوە، رێگەی سەقامگیری تیپ و سەرکەوتن و ئەنجامی باشی ونکردووە. هەردوو تیپ خەونی گەورەیان هەیە و لە رووی مێژووەوە خۆیان بەکەمتر نازانن لە پێشەنگەکانی خولەکە، بەڵام کەوتن و نووچدانە بەردەوامەکانی هەردوو تیپ، وایانکردووە مانەوەی ئەو دوو یانەیە لە ریزی گەورەکانی پرێمەرلیگدا، گومانێک و سەدان گومانی دیکەی لەسەربێت. ئەوە تەنیا هەستەوەریی دۆخی ئێستای هەردوو یانە و هەوڵدان بۆ چامپیۆنزلیگ نییە، تاموچێژ و ئاستی نایاب بە یارییەکە دەبەخشێت، بەڵکو بوونی هەردوو یانە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و کۆبوونەوەیان لە باکووری شارەکدا، هێندەی دیکە رکابەرییەکەی تووندتر و مێژووییتر کردووە، چونکە ناکۆکی و پێکداهەڵچوونەکانی هەردوو یانە، بۆ سەرەتاکانی ئەم سەدەیە دەگەڕێتەوە. ئەمڕۆ هەرکامیان هەنگاوێکی دیکە لە کورسیی چامپیۆنزلیگ نزیکببێتەوە، بەدڵنیاییەوە زۆر ئازار بەبەرامبەرەکەی و بەهاندەرەکانیشی دەگەیەنێت.", "summary": "شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، ئەمڕۆ لە ئینگلتەرا و روونتر لە لەندەن، خەست دەبێتەوە و کڵپە دەسەنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/120520221", "category": "sports", "summary_length": 96, "article_length": 2087, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 950}, {"article": "یارییەکە کاژێر ٢٢: ٠٠ لە پارک دی پرێنسس بەڕێوەدەچێت، هەر زوو حکومەتی فەرەنسا لە ترسی دروستبوونی گرژی نێوان هاندەران، بڕیارییدا رێگە بە چوونی هاندەرانی مارسیلیا بۆ پاریس نەدات. یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگییەکی زۆری هەیە، پۆچێتینۆی راهێنەری پاریسییەکان وەک یاری کۆتایی سەیری ئەم یارییە دەکات، بۆ خۆرخی سامپاوڵیش بەهەمان شێوەیە، چونکە دۆڕانی مارسیلیا چوونە دەرەوەیە لە رکابەری ە بردنەوەشی زیندووکردنەوەی هیواکانیەتی بۆ بەردەوامیدان بە هەڤرکی پی ئێس جی. مێسی، نەیمار و ئێمباپێ دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی یانەکەیاندا بوونە هۆکاری تۆمارکردنی شەش گۆڵ، لەلایەن رکابەرەکانیانەوە حیسابی زۆریان بۆ دەکرێت و بە ترسەوە رووبەڕوویان دەبنەوە، بەڵام ئەگەر پاریس ئەوانی هەبێت، مارسیلیا دیمیتری پایێ هەیە کە هەمیشە وەک سەرکردەیەکی ئەو یانەیە دەرکەوتووە، جگە لەوەی بوونی سامپاولی لە مارسیلیا، ئەگەر ئێمباپێشی بۆ رانەگیرێت دەتوانێت کێشەی زۆر بۆ مێسی دروستبکات. مارسیلیا لە سێ یاریی رابردوودا لە پاریس سانجێرمانی نەبردووەتەوە، بەڵام دوایین بردنەوەی لە یانەکەی پایتەخت لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان بووە، بۆ درێژەدان بە ویستی رکابەری، بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ سەرکەوتنێکی دیکە، دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە ئامانجی تیپی دووەمی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسایە. پاریس سانجێرمان بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی عەبدو دیالۆ، ئاندێر هێرێرا، لایڤین کورزاوا، یولیان دراکسلێر و لیاندرۆ پارێدێس، بێبەش دەبێت، بەڵام یانەکە هێندە ئەستێرەیەی تێدایە، کێشەی وا بۆ پۆچێتینۆ دروست نابێت.", "summary": "کلاسیکۆیەک، کە کەمجار هەیە شەڕ و ئاژاوە تێیدا رووینەدابێت، کلاسیکۆیەک، کە هەر کاتێک بکرێت پڕ بووە لە رووداو و ناڕەزایەتی و ئاڵۆزی نێوان هاندەران، یاریزانان و تەنانەت راهێنەرانیش، ئەمە کلاسیکۆی فەرەنسایە، لەنێوان پاریس سانجێرمان و مارسیلیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/170420223", "category": "sports", "summary_length": 239, "article_length": 1335, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 610}, {"article": "ئەلیاس سخێری لە خولەکی ٩ تیپی میوانی کردە خاوەن گۆڵی یەکەم. لە نیوەی دووەمدا هەمان یاریزانی تونسی گۆڵی دووەمیشی بۆ کۆڵن تۆمارکرد. لە خولەکی ٧٤ سۆرگان هازارد بە تۆمارکردنی گۆڵێک هیوای بۆ بۆرووسیا دۆرتموند گەڕاندەوە، بەڵام ئەنجامی یارییەکە تاوەکو فیکەی کۆتایی وەکخۆی مایەوە، کە ئەمە یەکەم سەرکەوتنە ئەو یانەیە لە دوایین ١٨ یاری خۆیدا لە بوندێسلیگادا بەدەستهێنا. بەم شکستە بۆرووسیا دۆرتموند، کە خاوەنی ١٨ خاڵە گەڕایەوە پلەی سێیەمی ریزبەندیی. کۆڵنیش بە ٦ خاڵ چووە پلەی پانزدەم.", "summary": "یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی لەسەر یاریگەی خۆی تووشی شکستێکی دیکە بوو، و ١ - ٢ بە کۆڵن دۆڕا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/291120203", "category": "sports", "summary_length": 96, "article_length": 476, "summary_token_count": 46, "article_token_count": 223}, {"article": "لە یاریی کردنەوەی یۆرۆ ٢٠٢٠ ـدا هەڵبژاردەی ئیتالیا لەسەر یاریگەی ئۆڵیمپیکۆ لە رۆمای پایتەخت بە ئەنجامی ٣ - ٠ لە تورکیای بردەوە و بە ٣ خاڵ بووە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم، کە گۆڵەکانی ئیتالیا لە لایەن مەریح دەمیرال (بەهەڵە لە گۆڵی خۆیان)، ئیمۆبێلێ و ئینسینییەوە لە نیوەی دووەمدا تۆمارکران. شەنۆل گونەش، راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا قسەی کرد و گلەیی لە یاریزانەکانی کرد، کە نەیانتوانیوە بەشێوازی خۆیان یاریی بکەن و گوتی \"ئەوە شێوازی ئێمە نییە، لەژێر گوشاری ئیتالییەکاندا تۆپەکەمان لەدەستدەدا\". ئەو دانی بەوەدا نا کە شایەنی شکست بوون و گوتی \"ئێمە شایەنی ئەوە بووین بدۆڕێین، ئیتالیا باشتربوو، ئەوان شایەنی بردنەوە بوون، ئەگەر لە نیوەی دووەمدا ئیتالییەکان زوو گۆڵیان نەکردبا، دەمانتوانی تاوەکو دواخولەک تێبکۆشین\". گونەش هەروەها گوتی \"ئێستا ئامادەکاری دەکەین بۆ یاری داهاتوومان بەرامبەر وێڵز، دەمانەوێت ئێستا تێڕوانینی خەڵک بۆمان بەو شێوەیە بێت کە ئەوە شێوازی ئێمە نییە، ئێمە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکدا دەکەین نەک یارییەک\". راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی \"دەبێت لە یاریی وێڵزدا براوە بین، دەمانەوێت ئەو هاندەرانە دڵخۆش بکەین کە بێگومان دوای ئەوەی ئەمڕۆ روویدا زۆر هەستیان بە دڵتەنگی کردووە، رێز لە رەخنەی هەمووان دەگرم و شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم\".", "summary": "شەنۆل گونەش، راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا، بێزاری و نیگەرانی خۆی نیشاندا، دوای دۆڕاندنی تیپەکەی بە هەڵبژاردەی ئیتالیا و گوتی \"ئیتالیا شایەنی بردنەوە بوو\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/120620212", "category": "sports", "summary_length": 152, "article_length": 1209, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 564}, {"article": "ئەحمەد سەرتیپ، تەمەن ٢٠ ساڵ، بە لولو ناسراوە، پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووان و کاپتنی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بوو، ئێستا لە ریزی یانەی نەفت یاری دەکات، بەڵام بەهۆی وەستانی خولی نایابی عێراق گەڕاوەتەوە شاری هەولێر. ئەم یاریزانە، کە لە راهێنان نەوەستاوە و گوتی \"دوای وەستانی خولی عێراق ناچارم لە ماڵەوە راهێنان بکەم، یان لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم لە یاریگەکان یاری دەکەم، لەپێناو پارێزگاریکردن لە توانای جەستەیم و هێزم\". وەرزی ئەمساڵ یانەی نەفت پارەیەکی زۆری لە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانان خەرجکردووە، یانەکە بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ پێشەنگی یانەکانی گرتووە. ئەحمەد سەرتیپ، زیاتر گوتی \"وەستانی خولی نایابی عێراق زۆر ناخۆشبوو، لەبەرئەوەی ئێمە لە فورمێکی بەرز بووین، جوان یاریمان دەکرد، خولی عێراق زۆر باش نییە، تەنیا ئەمساڵ دووجار یارییەکانی دواخراون، بۆ ئێمەی یاریزان ناخۆشە\". ئەم یاریزانە لەگەڵ هەریەک لە فەرحان شکور، بەیار ئەبوبەکر وەک سێ یاریزانی کورد لە بەغدا خاوەن هاندەرێکی زۆرن و یانەی نەفیتش زۆر پاڵپشتیان دەکات. لولو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لە یانەی نەفت زۆر رێز لە یاریزان دەگیرێت، هەر بۆیە لەو یانەیە دەمێنێتەوە \"لەگەڵ نەفت بەردەوام دەبم، چونکە ئەو یانەیە هاوشێوەی یانەکانی جەوییە و زەورا خاوەن سەنگی خۆیەتی\". هەروەها گوتیشی \"بەداخەوە کە لە هەرێمی کوردستان وەک پێویست رێز لە یاریزان ناگیرێت\". ئەحمەد سەرتیپ، لە یانەی هاتای سپۆرتی تورکی داواکرا، هەروەها یانەی کرۆتۆنی ئیتاڵی خواستی لەسەر یاریزانە کوردەکە هەیە، بەڵام ئەزموونی پیشەگەری تاقینەکردووەتەوە. سەرتیپ لەبارەی خەونی داهاتووی روونیکردەوە \"گەورەترین خەونم یاریکردنە لە ریزی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق، هەروەها قسە لەگەڵ یانەی نەفت کراوە کە بایەخم پێبدرێت بۆ ئەوەی لە چەند ساڵی داهاتوودا ئامادەبم بۆ هەڵبژاردەی یەکەم، وەک یانەش خەونی من پیشەگەر بوون و یاریکردنە لە یانەکانی ئەوروپا\". ئەم یاریزانە لە ریزی تیپەکانی تازەپێگەیشتووان، لاوان و یەکەمی یانەی هەولێر یاریکردووە، بەڵام دوایین رۆژەکانی لەگەڵ یانەی هەولێر کێشە و نیگەرانی بوو، لەبەرئەوەی یانەی هەولێر دەستبەرداربوونی بەم یاریزانە نەدا بچێتە یانە تورکییەکە. ئەحمەد سەرتیپ، دەڵیت\" خۆشترین یادگاری ژیانم ئەوکاتە بوو کە لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دووجار یەکەمی ئاسیا بووین و بەشداری جامی جیهانمان کرد، ناخۆشترین یادگاریشم بەداخەوە کە کوڕی یانەی هەولێرم، بەڵام هۆکاربوون بۆ ئەوەی نەچمە یانە تورکییەکە، ئەمە لە دڵی من دەرناچێت\".", "summary": "ئەحمەد سەرتیپ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداوی راگەیاند، وەرزی داهاتوو لە یانەی نەفت دەمێنێتەوە و لەو یانەیە ئاسوودەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2005202011", "category": "sports", "summary_length": 153, "article_length": 2158, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 969}, {"article": "تۆماس تۆخێل رەخنەی لە کارگێڕی یانەکەی گرت، بەهۆی ئەوەی کە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا هیچ جوڵەیەکی نەبووە، لە کاتێکدا تیپەکەی پێویستی بە گرێبەستی نوێ هەیە و گوتی \"زۆر یاریزانمان لەدەستدەدەین بێئەوەی بە یاریزانی نوێ قەرەبوو بکرێنەوە، سەرەتا رابیۆ بەخۆڕایی رۆیشت، کە یاریزانێکی زۆر باشبوو، لەوانەیە ئەو دۆخە لە هاوینی داهاتوودا دراکسلەر و دیماریا و بێرناتیش بگرێتەوە، خراپترین شت بۆ هەر یانەیەک ئەوەیە کە پارەی نەبێت بۆ وەبەرهێنان\". تۆخێل هەروەها گوتی \"ئایا ئێمە بەو یاریزانانەی ئێستامان دەتوانین بگەینەوە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ؟ لە تۆپی پێدا هەموو شتێک دەبێت، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین ئەوە دووبارە بکەینەوە پێویستە شانسمان هەبێت و نابێ یاریزانەکانیشمان تووشی پێکان ببن\". راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"لیڤەرپوول نەیتوانی بگاتە قۆناخی ٨ تیاگۆ و جۆتای کڕی، مانچێستەر سیتی بەرگریکاری کڕیوە و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش گرێبەستی لەگەڵ لویس سوارێز کردووە، ئینتەرمیلان دوو تیپی هەیە دەتوانن لە چامپیۆنزلیگدا یاری بکەن، ئیمە دەبێ رووبەڕووی ئەم تیپانە ببینەوە، بێگومان ئەرکمان زۆر زەحمەتتر دەبێت لە وەرزی رابردوو\". لیۆناردۆ هەر زوو وەڵامی تۆخێلی دایەوە و گوتی \"قسەکانی تۆخێلم بەدڵ نەبوو، ئێمە ئیستا لە دۆخێکی مەترسیداردا دەژین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە پێویستە بزانین کە لە چ کاتێکدا دەژین\". لیۆناردۆ بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە تۆخێل کرد و گوتی \"تۆخێل پێویستە رێز لە سیاسەتی یانەکەی بگرێت، ئەگەر بیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە، کاتێک مرۆڤ لە شوێنێک دڵخۆش نەبێت کارەکە روونە، قسە دەکەین و هیچ کێشەیەک نییە، ئاسانە\". هەروەها گوتیشی \"تۆ بۆ ئەوەی لەم یانەیەدا بمێنیتەوە پێویستە دڵخۆش بی، گیانی قوربانیدانت هەبێت لەپێناو یانەکەت\".", "summary": "لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەخێرایی وەڵامی لێدوانەکانی تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانەکەیان دایەوە و داوایلێکرد رێز لە سیاسەتی یانەکەی بگرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/031020209", "category": "sports", "summary_length": 169, "article_length": 1531, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 724}, {"article": "مێسی یاریزانێکە لە لاکێشەی سەوزدا دووبارەبوونەوەی زۆر زەحمەتە و ئەوەی ئەو کردوویەتی، مێژوو شانازیی پێوەدەکات و بۆ هەتا هەتایەش لە بیری هەموواندا دەمێنێتەوە، ئەو دەستکەوتانەی ئەو بەدەستیهێناون پێشتر کەس بەدەستینەهێناون و گەیشتنیش پێیان زۆر زەحمەتە، ئەمە بۆ لایەنی یارییکردنی ئەو یاریزانە هەموو شتێکە، بەڵام لایەنی دووەم چییە؟ لایەنی دووەمی هەر یاریزانێک شێوازی مامەڵەکردن و بیرکردنەوەیەتی، لەگەڵ دەورووبەرەکەی، مامەڵەکەیەتی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی، مێسی لەم روویەوە زۆر لاوازە و کەسێکی عاتفییە، ئەو بە دۆڕانێک تێکدەچێت و زۆر زووش هەڵدەچێت، بەڵام کەمتر بیر لە شتەکان دەکاتەوە، مێسی ئەگەر کەتەلۆنیا و بارسێلۆنا نەبوونایە، کێ دەڵێت، دەگەیشتە ئێرە؟ کێ باوەشی بۆ دەکردەوە و هەموو خەرجییەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی دەگرتە ئەستۆ، کێ وەک کوڕەکەی مامەڵەی لەگەڵ دەکرد و بە نازەوە گەورەی دەکرد، کێ لیۆی دەکردە ئەم لیۆیەی ئێستا؟ بەدڵنیاییەوە جگە لە بارسێلۆنا کەسی دیکە نا. بارسا قوربانییەکی زۆری لەپێناو مێسی دا، پارەی زۆری بەو یاریزانە بەخشی و یاریزانەکەش تواناکانی خستە خزمەت یانەکە و دەستکەوتی زۆری بۆ بردنەوە، مێژووی یانەکەی کردە دوو قۆناخ، قۆناخی پێش خۆی و قۆناخی دوای خۆی، بەڵام ئێستا کە بارسا باری لارە، ناکرێت مێسی پشت بکاتە یانەکە، ناکرێت پشت بکاتە مێژووە پڕ سەروەرییەکەی لەگەڵ بلاوگرانا، ناکرێت پشت بکاتە وەفا و خۆشەویستی کەتەلۆنییەکان بۆ خۆی، دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و بیر لەو هەموو خۆشەویستییە بکاتەوە، بیر لەو هەموو چاکەیە بکاتەوە کە بارسا لەگەڵی کردوویەتی. ئەگەر مێسی ئەمەی نەکرد، رەنگە لە بارودۆخێکی وەهادا، بەر تۆک و نزای هاندەرانی یانەکە بکەوێت، رەنگە هاندەرانی بارسا زوو ئەو لەبیر بکەن، ئەگەر لە بیریشی نەکەن نەیانەوێت باسی بکەن. منداڵ، گەنج و پیر هەمووان بە دڵتەنگییەوە رێگەی بەردەم یاریگەی کامپ نویان گرتووە، چاویان لە گەڕانەوەی مێسییە، ناکرێت مێسی خۆی بێدەنگ بکات و هیچ نەڵێت، لەکاتێکدا ئەو واژۆی لەسەر گرێبەستێک کردووە، نەک هەر تەنیا واژۆیەکە، بەڵکو پەیوەندی ئەو لەگەڵ بارسا، عیشقێکی ئەبەدییە و نابێت وا بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت. مێسی ٦ جار لەگەڵ بارسا بووە باشترینی جیهان، گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە، ئەرجەنتییەکان بەو چاوە سەیری دەکەن، کە ئەو کەتەلۆنییە نەک ئەرجەنتینی، زۆرن ئەوانەی لە دونیادا وەفایان بۆ یانەکەیان بە هیچ شتێک نەگۆڕیوەتەوە و دەستکەوتی زۆریشیان نەبووە، بەڵام وازیان لە یانەکانیان نەهێنا، مێسی دەبێت لەوانە فێرببێت سەرەرای هەموو ئەم دەستکەوتانەش پشت لە یانەکەی نەکات. مێسی دەبووایە خۆی چارەسەری کێشەکانی کردبا، دەبووایە خۆی لەگەڵ کارگێری دابنیشێت و هەموو کێشەکان رووبەڕوو باسبکەن، هەموو ئەوەی ئەو دەیەوێت بیخاتە بەردەم یانەکە و خۆیشی چارەسەرەکە بدۆزێتەوە، ئەو کاپتنی یانەکەیە و گونجاو نییە پشت لە یانەکەی بکات، هێشتا درەنگ نییە ئەگەر مێسی بیەوێت بارسا لەم تەنگەژەیە رزگاربکات، هێشتا کات ماوە و دەبێت بێدەنگی بشکێنێت و بێت قسە بکات، چونکە چۆن ئەگەر کێشەکە ئەگەر بەشێکی بەر ئەو بکەوێت، چارەسەرەکە هەمووی لای ئەوە.", "summary": "قسە لەبارەی لایەنی دووەمی یاریزانەکەوە دەکەم، کە پێویستە لە پاڵ پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز ئەوەشی هەبێت، کە بەداخەوە لیۆ لەبارەیەوە زۆر لاوازە و مامەڵەیەکی خراپ دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/300820203", "category": "sports", "summary_length": 165, "article_length": 2657, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 1250}, {"article": "بەگوێرەی ئەم مۆڵەتپێدانە، یانەی حەشدی شەعبی دەتوانێت بەشداری لە خول و پاڵەوانێتییە وەرزشییەکاندا بکات، لە ناوەوە و دەرەوەی عێراقدا. وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لە بڵاوکراوەکەیدا، دەڵێت \"لەسەر بنەمای رەزامەندی بەڕێز وەزیری وەرزش و لاوان لەسەر نووسراومان ژمارە ٣٢٨٧ کە لە ٢٢ ـی ١٠ ـی ٢٠٢٠ دەرچووە، مۆڵەتی دامەزراندن بە یانەی حەشدی وەرزشی دەدرێت و لە ماوەی ساڵێکدا کاری پێدەکرێت. نووسراوی فەرمی بەخشینی مۆڵەتی یانە بە حەشدی شەعبی هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە \"یانەکە دەتوانێت بەپێی ئەم مۆڵەتە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا بکات، بەپێی ئەو یاسا و رێنماییانەی وەزارەتەکەمان و یەکێتییە وەرزشییەکان کاری پێدەکەن\". لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراقدا ئاماژە بەوەشکراوە کە وەزارەتەکەیان هیچ یارمەتییەکی دارایی پێشکەشی یانەکە ناکات، نە ئێستا و نە لە داهاتووشدا، بەو پێیەی سەر بە دامەزراوێکی دیکەیە.", "summary": "وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا مۆڵەتی دامەزراندنی بە یانەی حەشدی وەرزشی دا، کە سەر بە دەستەی حەشدی شەعبییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/051120202", "category": "sports", "summary_length": 132, "article_length": 825, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 383}, {"article": "ئەمشەو کاژێر ٢٢: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی رۆما لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی کۆنفرانسلیگدا دەبێتە میوانی یانەی لێستەر سیتی. جۆزێ مۆرینیۆ، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی \"ئامانجمان لە یارییەکەماندا بەرامبەر لێستەر سیتی بردنەوەیە، ئەگەر دۆڕاین وەک ئەوەی بەرامبەر بۆدۆ کردمان، بیر لەوە دەکەینەوە کە لە یاریی دووەمدا چی بکەین\". جۆزێ گوتیشی \"لەوانەیە لێستەر هانمان بدات بۆ ئەوەی لەم یارییەدا بیر لە بەدەستهێنانی ئەنجامێک بکەینەوە کە لە یاریی گەڕانەوەدا یارمەتیمان بدات بۆ بردنەوە، رێگەمان پێبدەن بایەخ بەوە بدەین کە لە یاریی گەڕانەوەدا ئەنجامێکی باش بەدەستبێنین\". راهێنەری پۆرتوگالیی یانەی پایتەختی ئیتاڵیا، دووپاتیکردەوە \"پێموایە ئێمە شایەنی ئەوەین لە یاریی کۆتایی بین، بەداخەوە کە هەندێجار تۆپی پێ ئەوەت پێنابەخشێت کە شایەنی، بۆ ئەوەی بگەیتە یاریی کۆتایی پێویستە لە تیپێکی زۆر باش لەگەڵ راهێنەرێکی زۆر باش و کۆمەڵێک یاریزانی زۆر باش ببەیتەوە\". ئەو گوتیشی \"دەبێت لە هەردوو یارییدا بە ئاستێکی بەرزەوە یاری بکەین ئەگەر بمانەوێت خەونەکەمان بەدیبێنین و رۆما بگەینینە یاریی کۆتایی، هەرگیز بیریش لەوە ناکەمەوە و لەوە ناترسێم کە ئەگەر لەم پاڵەوانێتییە دەرکرام لە پۆستەکەم دەربکرێم\".", "summary": "جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، دووپاتیکردەوە کە ئامانجیان لە یارییەکەی ئەمشەویاندا بردنەوەیە لە لێستەر سیتی و دەشڵێت \"بۆ بردنەوە دەچینە لێستەر سیتی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/280420223", "category": "sports", "summary_length": 161, "article_length": 1129, "summary_token_count": 77, "article_token_count": 514}, {"article": "لە کۆی ١٤ یانەی بەشدار لە خولی یانە نایابەکانی کوردستان ٩ یانە بەشدارییان کرد و هەمووان دەنگیان بە هەڵوەشاندنەوەی خولی تۆپی پێی کوردستان دا، بۆیە بە زۆرینەی دەنگ، کە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان رازی نەبوو دەنگ بدات، بڕیاردرا وەرزی ٢٠٢٠ - ٢٠١٩ ـی خولی یانە نایابەکانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە، هەموو ئەنجامەکان بسڕدرێنەوە، کەس بە پاڵەوان دەستنیشان نەکرێت و کەسیش بۆ خولی دواوە دانەبەزێنرێت. خولی کوردستان لە گەڕی ١٦ بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگیرا، دواتر لە ٢٥ ـی مانگی حەوتی رابردوو، ٨ لە ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتییەکە کۆبوونەوەیەکیان کرد و بە ئەنجامی ٥ دەنگ بڕیاردرا خولی نایابی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە و یانەی نەورۆزیش کە لە پێشەنگی ریزبەندیی بوو بە پاڵەوان دەستنیشان بکرێت، دواتر ئەو بڕیارە هەرای نایەوە. سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا، گوتی \"ئاگاداری ئەو کۆبوونەوەیە نەبووم کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خولی کوردستانی دا\". سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، هەروەها دووپاتیکردەوە کە ئەو هەرگیز نەیویستووە لایەنگری بۆ هیچ لایەک بکات و بڕوای وابووە کە رێز لەو بڕیارەش بگرێت کە لە کۆبوونەوەکەی ٢٥ ـی مانگی حەوتی رابردوو دراوە، بەڵام وەکخۆی گوتی \"پێویستە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆببنەوە و قسە بکەین، تەنانەت لەوانەیە بڕیاری ئەو کۆبوونەوەیە دروست بێت\". لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستاندا، یانەکانی نەورۆز، شێروانە، دەربەندیخان، پێشمەرگەی سلێمانی و برایەتی بەشدارییان نەکرد. سەفین کانەبی گلەیی ئەوەی کرد کە چەندینجار داوای لەو ئەندامانەی یەکێتییەکە کردووە بێنە بارەگای یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بۆ ئەوەی کۆببنەوە، بەڵام ئەوان نەهاتوون و گوتی \"زیاتر لە پێنج جار داوام لە ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کردووە بێن کۆبوونەوە بکەین، کەچی نەهاتوون. بەداخەوە ناکرێت سەرۆک داوای کۆبوونەوەکە لە ئەندامانی بکات، کەچی رەتیبکەنەوە\". ئەو ئەندامانەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە سەرۆکایەتی هادی کەریم، جێگری سەرۆکی یەکێتییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دووپاتیانکردەوە کە ئەو بڕیارەی داویانە یاسایی بووە و بڕیارەکە بەهیچ شێوەیەک هەڵناوەشێنرێتەوە، دووپاتیشیان کردەوە کە ئامادەنین بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەدا بکەن. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کە لە کۆی ١٤ یانەی کوردستان نوێنەری ٩ یانە بەشداریان تێداکرد، هەر ٩ یانەی بەشدار لە کۆبوونەوەکە دەنگیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولەکە دا و دواتر کرایە بڕیار، کە بەفەرمی خولەکە هەڵوەشێنرایەوە. فەرەیدوون ساڵح، جێگری سەرۆکی یانەی سیروانی نوێ، لەبارەی ئەو بڕیارەوە گوتی \"پێویستە ئەو خولە هەڵبوەشێنرێتەوە و نابێ کەس نیگەران بێت، چونکە بارودۆخەکە گشتییە و هەموو جیهانی گرتووەتەوە، نابێ پاڵەوان هەبێت\". سەفین کانەبی، گلەیی ئەوەی کرد کە هەندێک لە ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا وشەی ئەوان و ئێمەیان بەکارهێناوە و گوتی \"بەداخەوە کە هەندێک لە هاوڕێیانمان وشەی ئەوان و ئێمەیان بەکارهێناوە، من هەرگیز وەک ئەوان ئەو وشانە بەکارناهێنم\". تاریق عەبدوڵڕەحمان، ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێریش، گوتی \"رێگە بە کەس نادەین ئەم بارودۆخە بقۆزێتەوە و دووبەرەکی و ناکۆکی بخاتە نێو شارەکان، ئێمە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەمان خۆش دەوێت\". سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، نیگەرانی خۆیشی لەبارەی ئەوە نیشاندا کە یەکێتییەکەیان لەبارەی ئەو پرسەوە کارێکی باشیان نەکردووە و وەرزشوانانیان بێئومێد کردووە و گوتی \"سەد هەزارجار داوای لێبوردن لە وەرزشوانان و هەموو یاریزانان دەکەم، دەبووایە ئەو هەشت ئەندامەی یەکێتییەکەمانیش داوای لێبوردن لە هەمووان بکەن و نەهێڵن وەرزشوانان بێئومێدبن\". کانەبی هەروەها گوتی \"نازانم لەمەودوا بە چ روویەکەوە قسە بۆ یانەکان و یاریزانەکانمان دەکەینەوە\". لە کۆتاییدا بڕیاردرا لە ١ ـی مانگی ١١ کۆبوونەوەیەکی دیکە بکەن بۆ قسەکردن لەسەر وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.", "summary": "سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یانەکانی بەشدار لە خولی نایابی کوردستان، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رکابەرییەکانی وەرزی ٢٠٢٠ - ٢٠١٩ ـی خولی نایابی کوردستانیدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2508202010", "category": "sports", "summary_length": 193, "article_length": 3474, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 1526}, {"article": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە فەرەنساوە ئاشکرایانکرد، کە کیلیان ئێمباپێ هەوڵێکی دیکەی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و رازی نەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. ئەو سەرچاوانە دەڵێن \"لە هەوڵێکی نوێدا بەرپرسانی یانەی پاریسی نەیانتوانی کیلیان ئێمباپێ بەوە رازی بکەن گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، کە دەستەوارەیەکیان پێشکەشی یاریزانەکە کردبوو بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ٤ ساڵی دیکە نوێ بکەنەوە\". بەرپرسانی پاریس سانجێرمان لە دەستەوارە نوێیەکەدا دەیانەوێت کیلیان ئێمباپێ تاوەکو ساڵی ٢٠٢٦ گرێبەستەکەی بە مووچەیەکی زۆر زیاتر لەوەی ئێستا نوێ بکاتەوە، کە ماوەی گرێبەستی ئێستای لە هاوینی ٢٠٢٢ کۆتاییدێت. وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، بەرپرسانی یانەی پاریسی ترسیان لەوە هەیە، ئەگەر ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، لە دواساڵی ماوەی گرێبەستەکەی ناچاردەبن بیفرۆشن یان لە ساڵی دواتردا بەخۆڕایی دەچێتە ئەو یانەیەی حەزی لێیە، کە هەموو سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەو یاریزانە دەیەوێت بچێتە ریال مەدرید و لە ژێر سەرپەرستی زینەدین زیدانی هاونیشتیمانییەکەی مەشق و راهێنان بکات. تۆڕی هەواڵی سپۆرتس مۆلی بەریتانی لەو بارەیەوە، نووسیویەتی \"کیلیان ئێمباپێ جارێکی دیکە بەرپرسانی پاریسی بێئومێد کردەوە و رازی نەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە، ئەوەش پەیامێکە بۆ زیدان و ریال مەدرید\". زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید و بەرپرسانی ئەو یانەیە، کیلیان ئێمباپێ بە ئامانجی یەکەم و سەرەکی خۆیان دەزانن و پێیانوایە ئەو تاکە یاریزانە بتوانێت ببێتە جێگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی، کە لە هاوینی ٢٠١٨ ریزەکانی یانەی شاهانەی بەرەو ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی جێهێشتووە.", "summary": "جارێکی دیکە کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی پاریس سانجێرمان، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیامێک بۆ زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و بەرپرسانی ئەوە یانەیە دەنێرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/090720207", "category": "sports", "summary_length": 185, "article_length": 1489, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 671}, {"article": "خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، بەمدواییە لە لێدوانێکدا و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئۆبالی رۆیشتنی مێسی لە بارسای خستە ئەستۆی یاریزانەکە، کاتێک رایگەیاند \"تاوەکو دواساتەکان چاوەڕێ بووم لیۆنێل مێسی بڵێت من بەبێ بەرامبەر یاری بۆ بارسێلۆنا دەکەم\". سەرۆکی بارسا، هەروەها گوتی \"مێسی دەیزانی ئەگەر لە بارسێلۆنا بڕوات دەچێتە پاریس سانجێرمان، من هیوام دەخواست لە دواساتەکاندا هەموو شتێک بگۆڕێت و لیۆ بڵێت دەمێنمەوە\". لیۆنێل مێسی، لەم هاوینەدا ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشت و بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە کرد، دوای ئەوەی وەک لاپۆرتا و بەرپرسانی دیکەی یانەی کەتەلۆنی رایانگەیاند، کە بەهۆی یاسای یاریی دارایی خاوێنەوە ناتوانن گرێبەستی یاریزانەکە نوێ بکەنەوە. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی بەهۆی ئەو قسانەی خوان لاپۆرتاوە زۆر تووڕە بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیویستووە وەڵامی سەرۆکی یانە پێشووی بداتەوە. ئەو سەرچاوەیە دووپاتیدەکاتەوە، کە لیۆنێل مێسی لەو بارەیەوە بە هەندێک لە بەرپرسانی بارسێلۆنای راگەیاندووە کە خوان لاپۆرتا بەهیچ شێوەیەک داوای لێنەکردووە بەبێ بەرامبەر لە ریزەکانی بارسێلۆنادا بمێنێتەوە، کە بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەم هەڵوێستەی مێسی مانای ئەوە دەگەینێت، کە ئەگەر لاپۆرتا داوای لە مێسی کردبا بە بێبەرامبەر یاری بۆ بارسا بکات، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە داواکەی رەتنەدەکردەوە. لیۆنێل مێسی، بەر لە دوو رۆژ لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا، لەگەڵ گۆڤاری فرانس فۆتبولی فەرەنسی، چەند نهێنییەکی لەسەر گواستنەوەی لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سانجێرمان ئاشکراکرد و گوتی \"هەرگیز نەمدەویست لە بارسا بڕۆم، من گەڕامەوە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێ خۆم ئامادە بکەم، دوای ئەوەی ئەو رۆژانەی پشووم کۆتاییهاتن کە راهێنەر پێیبەخشیبووم، من بەنیازبووم گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بکەم و راستەوخۆ بگەڕێمەوە مەشقەکان، بەڵام کاتێک گەیشتم، پێیانگوتم کە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەت مەحاڵە، بەڕاستی ئەوە زۆر نیگەرانی کردم\". ئەستێرەی تانگۆ، زیاتر گوتی \"دوای بەیاننامەی بارسێلۆنا سەبارەت بە بەردەوام نەبوونم لەگەڵ یانەکە، لەخۆمم پرسی، چۆن دەتوانم توانای یاریکردنم بەدەستبێنمەوە؟! پێویست بوو بەخێرایی بەدوای یانەیەکدا بگەڕێم بۆ ئەوەی کاروانی یاریکردنم تەواو بکەم\".", "summary": "لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا تووڕەیە، بەهۆی لێدوانەکانی ئەمدواییەی، کە تیایاندا باسی لیۆی کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/111020213", "category": "sports", "summary_length": 172, "article_length": 1994, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 914}, {"article": "یانەی بارسێلۆنا بەهۆی بارودۆخی ئابووری یانەکەی دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، لە هەمان کاتدا داوای کەمکردنەوەی مووچەی بەشێک لە یاریزانەکانی دەکات. ئەو یاریزانانەی کە بارسێلۆنا دەیەوێت دەستبەرداریان بێت بریتین لە ئانتوان گریزمان، میرالیم پیانیچ، فیلیپ کۆتینیۆ، مارتن برایتوەیت، کلیمێنت لێنگلێ، ساموێل ئومتیتی و نێتۆی گۆڵپارێز، ئەگەر هەیە ئانتوان گریزمان بە ساول نیگێز ئاڵوگۆڕ بکرێت، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گریزمان مووچەکەی لە یانەکەدا زۆر بەرزە. دەستبەرداربوون لەم یاریزانانە بۆ ئەوەیە بەو بڕە پارەیە بارسا گرێبەستێکی گرانبەها واژۆبکات و یاریزانێکی سووپەر بگوازێتەوە یانەکەی، بەڵام دیار نییە کام یاریزان دەبێت. بلاوگرانا جیا لەم گۆڕانکارییانە داوای لە بەشێک لە یاریزانەکانی کردووە کە مووچەکەیان کەمبکەنەوە، لە سەروو هەموویان لیۆنێل مێسی کاپتن کە ئەویش لەلایەن خۆیەوە ئامادەبووە نیوەی مووچەکەی کەمبکاتەوە. لە هاوینی ئەمساڵەوە هەر یاریزانێک گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە داوای لێدەکرێت بەشێکی مووچەکەی کەمبکاتەوە، ئەو یاریزانانەی داواشیان لێکراوە بۆ کەمکردنەوەی مووچەکانیان بریتین لە جێرارد پیکێ، سێرخیۆ بوسکێتس، تێرشتێگن و عوسمان دێمبێلین لەگەڵ فرێنکی دی یۆنگ.", "summary": "یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت چاکسازی تەواو لە یانەکەیدا بکات و لیستی ئەو یاریزانانەی داناوە کە دەستبەرداریان دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/160720212", "category": "sports", "summary_length": 110, "article_length": 1077, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 477}, {"article": "ریڤاڵدۆ لە لێدوانێکی نوێدا، گوتی \"ئەنجوومەنی کارگێڕیی پێشووی بارسا هەڵەی کرد کە رێگەی نەدا مێسی بڕوات، دەیانتوانی کارێکی هاوشێوەی بەرپرسانی ریال مەدرید بکەن، کە بەرامبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجامیاندا، کاتێک بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ فرۆشتیان\". لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"زۆر بە ئازارە کە ببینی یاریزانێک بە قەبارەی مێسی بێبەرامبەر ریزەکانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە یانەکە بە چەندین کێشەی داراییدا تێدەپەڕێت، رۆیشتنی مێسیش هەر دەبێت رووبدات\". بڕی قەرزەکانی بارسێلۆنا ١.١٧٣ ملیار یۆرۆیە، لەبەرئەوە یانەکە لە دۆخێکی دارایی ناجێگیردایە، تەنانەت هەندێک ئاماژە بە ئەگەری مایەپووچبوونی یانەکە دەدەن، بەڵام ریڤاڵدۆ پێیوایە سەرمایەی فرۆشتن لە تیپەکەدا هەیە\". ریڤاڵدۆ روونیشیکردەوە \"بە رۆیشتنی فلیپی کۆتینیۆ، بارسێلۆنا دەتوانێت پشت بە عوسمان دێمبێلی و ئانتۆان گریزمان ببەستێت، کە دواڕۆژێکی باش چاوەڕوانیان دەکات، کۆتینیۆ لە ئینگلتەرا ناوبانگێکی باشی هەیە، بەڵام لە ئیسپانیا شتەکان باش بۆی نەڕۆیشتوون\". ئەستێرەی بەرازیلی، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، گوتی \"خۆزگە بتوانم ریکی پوچ ببینم کە ناوبانگێکی زیاتر بەدەستدەهێنێت، ئەو کاتێک بەشداری یاری دەکات نرخەکەی خۆی نیشان دەدات، کەسایەتییەکی گەورەی هەیە، چاڤیم بیردەهێنێتەوە، کە بۆ یەکەمجار لە گەڵ بارسێلۆنا دەرکەوت\".", "summary": "ریڤاڵدۆی بەرازیلی، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێیوایە ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەی کەتەلۆنی، بەسەرۆکایەتی جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی یانەکە، هەڵەی کردووە کە هاوینی رابردوو لیۆنێل مێسی نەفرۆشتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/300120215", "category": "sports", "summary_length": 225, "article_length": 1162, "summary_token_count": 111, "article_token_count": 545}, {"article": "لە گەڕی ٢٧ ـی خولی ئێتان نۆرای سوێد، دالكورد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی پیتیا یارییكرد و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەكەی بردەوە. دالكورد بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوت و لە خولەكی ١٠ كۆین كۆستۆنس دەرگای گۆڵكردنی بۆ دالكورد كردەوە، پاشان ھەمان یاریزان لە خولەكی ٢٨ گۆڵی دووەمی تۆماركرد و یانە كوردییەكە بە ئارامییەكی زۆرەوە نیوەی یەكەمی تەواوكرد. لە نیوەی دووەمدا دالكورد لەسەر ھێرشەكانی بەردەوامبوو و لە خولەكی ٨٩ بەختیار رەحمانی گۆڵی سێیەم و یەكلاكردنەوەی یارییەكەی تۆماركرد و دالكورد سێ خاڵی یارییەكەی بردەوە. بەم بردنەوەیە دالكورد بووە خاوەنی ٥٥ خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكەیە، پیتیا لە پلەی نۆیەمە بە ٣٤ خاڵ. دالکورد لە سێ یاریی داهاتوودا، لەبەردەم هەلێکی گەورەدایە بۆ ئەوەی لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە بمێنێتەوە، لەکاتێکدا بەرامبەر خاوەنی پلەی یازدەیەم، خاوەنی پلەی سێزدەیەم و خاوەنی پلەی چواردەیەم یارییدەکات و دوو یاریی داهاتووشی لەنێو یاریگەی خۆی دەبێت. لە خولی ئێتان نۆرای سوێد، یانەی خاوەن پلەی یەکەم راستەوخۆ دەگاتە خولی سوپێرتان و یانەی خاوەنی پلەی دووەمیش یاریی پلەی ئۆف لەگەڵ خاوەنی پلەی چواردەیەمی ریزبەندی سوپێرتان دەکات.", "summary": "یانەی دالكورد لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامە و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی پیتیای بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/011120211", "category": "sports", "summary_length": 95, "article_length": 1060, "summary_token_count": 41, "article_token_count": 492}, {"article": "لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا و لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی سێڤییا لە گەڕی ٢٥ ـی لالیگادا، هەواڵێکی دڵخۆشکەر گەیشتە کۆمان و پزیشکانی یانەکە پێیانڕاگەیاند کە رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ئامادەیە بۆ دەستکردنەوە بە مەشقەکانی. ئەو بەرگریکارە لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا بەشداری لە بەشێکی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەیدا کرد و بۆ یاری سێڤییا ئامادەدەبێت، کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو یانەی کەتەلۆنی لەسەر یاریگەی خوان سانچێز پیزخوان ببێتە میوانی سێڤییا. رۆژنامەکانی کەتەلۆنیاش هەواڵی گەڕانەوەی رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاریان بۆ مەشقەکانی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە و گوتیان کۆمان زۆر دڵخۆش بوو بەو هەواڵە، چونکە زۆر پێویستی بەو بەرگریکارەیە، بەتایبەتیش بۆ هەردوو یاری سێڤییا لە لالیگا و یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا. ئەو سەرچاوانە، هەروەها دەڵێن \"ئاراوخۆ دەتوانێت بەشداری لە یاریی سێڤییادا بکات، بەپێی بارودۆخی تەکنیکی و جەستەیی و بینینی ستافی تەکنیکی بە رابەرایەتی کۆمان\". بەرگریکاری ئورۆگوایی لە پاژنەپێی چەپی تووشی پێکان بووە، کە بەهۆیەوە بەشداری لە ٥ یاری بارسێلۆنادا نەکردووە، ئەوانیش بریتین لە یاری سێڤییا لە کۆپا دێل رێ، یاری پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ و ٣ یاری لە لالیگادا، بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئاڵاڤێس، کادیز و ئیلچێ.", "summary": "لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیدا، هەواڵێکی خۆش گەیشتە رۆناڵد کۆمانی راهێنەری یانەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/250220216", "category": "sports", "summary_length": 98, "article_length": 1143, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 543}, {"article": "لە قۆناخی ٣٢ ـی جامی عێراقدا، یانەی هەولێر میوانداری اینەی نەوتی میسانی کرد و لە یارییەکی ئاست مامناوەندا، هەردوو تیپی لە کاتی یاسایی یارییەکەدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و پەنایان بردە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بۆ دیاریکردنی براوەیە یارییەکە و بکیتەکەی. لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا یاریزانانی هەولێر و گۆڵپارێزەکەی باڵادەستی تەواویان هەبوو، کە بە ئەنجامی ٣ - ١ یارییەکەیان بردەوە و نور سەبریی گۆڵپارێزی بەناوبانگی عێراق، کە پارێزگاری لە گۆڵی نەوتی میسان دەکرد نەیتوانی هیچ لێدانێکی هەولێرییەکان بگەڕێنێتەوە. پێشتریش هەردوو یانەکەی دیکەی کوردستان، نەورۆز و زاخۆش بلیتی قۆناخی شانزدەی جامی عێراقیان وەرگرتووە، کە زاخۆ ٤ - ١ لە ئەمواجی موسڵی بردەوە و نەورۆزیش ٣ هیچ بە سەرکەوتوو دانرا، لە یارییەکەیدا بەرامبەر یانەی تەڵەبە، کە ئامادەی یارییەکە نەبوو.", "summary": "یانەی هەولێر بلیتێکی قۆناخی ١٦ ـی جامی عێراقی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە یانەی نەوتی میسانی بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/181120207", "category": "sports", "summary_length": 124, "article_length": 746, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 329}, {"article": "سپێرز لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی هەواڵی دوورخستنەوەی نونۆ سانتۆ و ستافەکەی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی مانچێستەر یونایتد دۆڕا. سانتۆ لە ٤ مانگی رابردوودا مەشقدانەوەی یانە لەندەییەکەی وەرگرت، بەڵام لەگەڵ یانەکە سەرکەوتوو نەبوو و لە ١٠ یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، یانەکەی ٥ یاریی دۆڕاند، کە پێشتر لە ١٩٩٧ - ١٩٩٨ ـەوە هیچ راهێنەرێکی یانەکە لە ١٠ یاریی پرێمەرلیگدا ئەو ژمارە زۆرەی یاریی نەدۆڕاندووە. تۆتێنهام لە دوو یاریی رابردوودا دوو کاژێر و ١٦ خولەک یارییکردووە، بەرامبەر وێستهام یونایتد و مانچێستەر یونایتد یونایتد دۆڕا و هیچ لێدانێکی بۆ گۆڵ نەبووە. فابیۆ پاراتیچی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی تۆتێنهام بە ماڵپەری یانەکەی گوت \" ئێمە لەوە تێدەگەین کە نونۆ و ستافەکەی چەندە هیواخوازبوون سەرکەوتوو بن، بەڵام بەداخەوە کە نەیانتوانی بگەنە ئەوە بۆیە ئەم بڕیارە دراوە. \" پاراتیچی دەڵێت \" نونۆ پیاوێکی بەڕێزە و هەمیشە لێرە پێشوازیی لێدەکرێت، سوپاسی ئەو و ستافەکەی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە داهاتوودا. \" بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری بەنێوبانگی ئیتاڵی نزیکترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی تۆتێنهام و گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زۆرباشیان بەخۆیەوە بینیوە، راهێنەرەکە دەیەوێت ئەو بڕیار لە گرێبەستکردن بدات و گرێبەستەکەشی درێژخایەن بێت.", "summary": "یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی دوورخستنەوەی نونۆ ئێسپریتۆ سانتۆ، راهێنەری یانەکەی راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/011120214", "category": "sports", "summary_length": 102, "article_length": 1231, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 582}, {"article": "کاتێک دەڵێم سیستەمی هێرشبەری، مەبەستم لە هەموو ئەو یاریزانەیە کە بەشداری پڕۆسەی هێرشبردن دەکەن بە یاریزانی هێڵی ناوەند و بەرگریشەوە. ئەو هەموو راهێنەرە هات و چوو، هەمووی کەریمی پەسەند بوو، لە سێ وەرزی رابردوودا فێرمینۆ تەنیا بەشداری ٥ یاریی لە پرێمەرلیگ نەکردووە، ئەمە لە کاتێکدا وەرزی رابردوو لە سەرجەم یارییەکان بەشداربوو، کەچی لە ٢٤ یاریی تەنیا ٢ گۆڵی تۆمارکرد. وەرزی رابردوو تەنیا ٩ گۆڵی تۆمار کرد. لە ٥٢ یاریی تەنیا ١٢ گۆڵی هەبوو، ئێ ئەگەر ژمارەی گۆڵ بۆ بەشداریی فێرمینۆ بکەینە پێوەر، کارەساتە، بەڵام راهێنەر لە رۆڵ و گرنگی ئەو یاریزانە تێدەگات لە ناوچەیەکی چڕ و ئاڵۆزی تەنراو بە زۆرترین یاریزانی تیپی بەرامبەر کە بە هەموویان دەیانەوێت ناوچەی مەترسی بەڕووی تیپی دژبەر دابخەن، فێرمینۆ دێت هەوڵ بۆ تێکشکاندنی سیستەمی بەرگری دەکات و شیرازەی سیستەمی بەرگریی تیپی بەرامبەر دەشێوێنیت، هەمان قسە بۆ بێنزیماش راستە. گۆڵ بە پڕۆسەی هێرشبردن تۆمار دەکرێت، نەوەک تەنیا هێرشبەر، هەندێ جار ئەوانەی دوورن لە ناوچەی مەترسییەوە، زیاتر مەترسین بۆ سەر گۆڵی دژبەر، بۆ نموونە رۆناڵدۆ، سەڵاح، مانێ، ستێرلینگ و زۆر یاریزانی دیکە. ئەم جۆرە لە یاریزان، هەڵگری چەند تایبەتمەندییەکن، زۆر جار راهێنەر لە رێگەی جوڵەی ئەم یاریزانەوە، هێرشبەری باڵەکان ئامادە دەکات بۆ ئەوەی سوود لە رۆڵی فێرمینۆ وەربگرن، چونکە بەشی زۆری گوشار لە بەرگریکاران و ئیرتیکاز، راکێشانی یاریزانی دڵی بەرگریی، ئەرکی فێرمینۆیە. بۆبی فێرمینۆ بەپێی ئەو رووبەرەی تۆپەکەی یاریی پێ دەکرێت، رۆڵی دەگۆڕێت، چ بۆ بەدەستهێنانی رووبەر بۆ هاوڕێکانی، چ بە گوشار دروستکردن بۆ ئەوەی هەڵە بە یاریزانی تیپی دژبەر بکات، چ وەک وێستگەی وەرگرتنی تۆپ و دروستکردنی هەلی گۆڵکردن، یان دروستکردنی کەشێکی گونجاو، تاوەکو یاریزانەکانی هاوڕێی سوود لە جوڵە هۆدارەکانی فێرمینۆ وەربگرن و هێرشەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنن. بەکورتی زۆرترین ئەرکی تەکتیکی، بە فێرمینۆ دەسپێردرێت، زۆرترین جوڵە فێرمینۆ دەیکات، زۆرترین رووبەری پێویست لە یاریگادا فێرمینۆ بەدەستی دەهێنێت. خۆ ئەوە بێهۆ نییە کە لە پێنج ساڵی تەمەنی راهێنەری کڵۆپ لە لیڤەرپووڵ فێرمینۆ لە هەر یاریزانێکی دیکە زیاتر بەشداریی کردووە کە ٢٤٢ یاریی بەشدار بووە، هەروەها زۆرترین ئاسیستیشی هەبووە بە ٥٤ ئاسیست.", "summary": "یەکێک لە گرفتەکانی توانای تێگەیشتنی ئێمە ئەوەیە، بەپێی تێڕوانینی خۆمان بڕیار لەسەر ئاست و ژمارەکانی یاریزانەکان دەدەین، بۆ نموونە وا تێگەیشتووین کێ زۆر لە پێشەوە یاریی کرد، زیاتر ئەرکی سەرشانییەتی گۆڵ تۆمار بکات. هێشتا دەستبەرداری ئەو بیرکردنەوە نەبووین، کە ئەوەی لە پێشەوە یاریی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی کەمبوو، دەبێ سەرزەنشت بکرێت. بۆ نموونە زۆرجار وەستانی بێنزیما و فێرمینۆ لە تۆمارکردنی گۆڵ، وەکو نەنگییەک لێکدەدرێتەوە، لەکاتێکدا ئەرکە تەکتیکییەکەی و جێبەجێکردنی داواکاری راهێنەر لەم دوو یاریزانە بەپێی پێویستی تەواوکاریی تەکتیکی تیپەکەیە، وەک چۆن بێنزیما بۆ رۆناڵدۆ و ریال مەدرید گرنگ بوو، بە هەمان ئەندازە فێرمینۆ بۆ سیستەمی هێرشبەری لیڤەرپوول گرنگە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/101020209", "category": "sports", "summary_length": 653, "article_length": 1979, "summary_token_count": 293, "article_token_count": 954}, {"article": "دوای دوو بردنەوەی شایستەی لەسەریەک، لە سێیەم یاریدا بارسێلۆنا لە کامپ منو بەرامبەر سێڤییا یاریکرد و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات. یارییەکە بە خێرایی دەستیپێکرد، لە خولەکی هەشتدا لوک دی یۆنگ گۆڵی پێشکەوتنی سێڤییای تۆمارکرد، دوو خولەک تێپەڕی و فیلیپ کۆتنیۆ گۆڵی یەکسانی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد و یارییەکە تاوەکو کۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە و هەریەکەیان خاڵێکیان وەرگرت. بارسا دوو یاری دواخراوی هەیە، سێ یاریشی ئەنجامداوە کە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێکە، سێبڤییاش بە هەمان شێوە دوو یاری دواخراوی هەیە و لەو سێ یارییەی ئەنجامیداوە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە.", "summary": "یانەی بارسێلۆنا یەکەم دوو خاڵی ئەم وەرزەی لەدەستدا و لەگەڵ یانەی سێڤییا یەکسانبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/051020208", "category": "sports", "summary_length": 82, "article_length": 583, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 262}, {"article": "یوکی کە بەهۆی براکەیەوە پەیوەندی بە یانەی هایابوسا ئالڤینی وڵاتەکەیەوە کرد، لە یەکەم مەشقی یانە نوێیەکەیدا دەرکەوت. دوای ئەنجامدانی مەشقەکانیش لە لێدوانێکدا گوتی، ئەم کارەی من هەنگاوێک بەرەوپێشچوونە لە قسەکان و هەڵوێستی مێگان راپینۆی کاپتنی خانمانی هەڵبژاردەی ئەمریکا کە گوتبووی خانمانیش دەبێت لەگەڵ کوڕان هاوسەنگ بن لە تۆپی پێدا، هەروەها گوتی دەمەوێت لە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆی ساڵی داهاتوودا بەشداربم و پێشانی جیهانی بدەم کە کچانیش دەتوانن هاوشانی کوڕان لە نێو یاریگادا یاریبکەن. ناگاسۆتۆ لە ساڵی ٢٠١١ دا لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن بووەتە پاڵەوانی جیهان و ئەم گرێبەستەی ئێستای بە خواستنەو یاریزانە ٣٣ ساڵییەکە دەگەڕێتەوە یانەی شیکاگۆ رێد ستاری ئەمریکی.", "summary": "یوکی ناگاسۆتۆی خانمە یاریزانی ژاپۆنی دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەیەکی کوڕانەوە کرد، یەکەم مەشق و راهێنانی لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا ئەنجامدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/240920209", "category": "sports", "summary_length": 136, "article_length": 646, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 304}, {"article": "فەردین رابێت لە تیپی تازەپێگەیشتووانی ئیستقلال یاریی دەکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرەڕای بچووکی تەمەنی توانیی بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت، مەحموود فیکری، راهێنەری ئیستقلال، ئەوی بانگهێشتی یانەکە کرد. فەردین رابێت بۆ خۆی دەڵێت: کۆڵبەر بووە و لە ناوچەکانی هێڵی سفری سنووردا کاری کردووە و لە پارکەکاندا خەوتووە، تا ئەوەی کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی ئێران کرا و دواتریش \"درێسی یەکێک لە گەورەترین یانەکانی ئێران دەپۆشێت کە ئیستقلالە. ئەو دەڵێت: ئەو کاتەی گرێبەستەکەم واژۆ دەکرد چەند چرکەیەک بیرم لە رابردووم کردەوە، بزەیەک هاتە سەر لێوم و گوتم زۆر بەسەختی تێپەڕی، بەڵام ئێستا یاریزانی یەکێک لە یانەکە پڕلە شانازییەکانی ئاسیا و ئێرانم. ئەو یاریزانە سوپاسی وریا غەفووری، کاپتنی کوردی یانەی ئیستقلالی کردووە کە زۆری یارمەتی و هاوکاری کردووە و دەڵێت؛ کاتێک ناوی وریا غەفووری دێتەگۆڕێ شانازی دەکەم کە کوردم. فەردین رابێت زیاتر گوتی: زۆرم هەوڵدا، کەس باوەڕی نەدەکرد، بەڵام هیچ شتێک مەحاڵ نییە. فەردین رابێت تەمەنی ١٩ ساڵە و یاریزانی لە هێڵی هێرشبەر یارییدەکات.", "summary": "فەردین رابێت، یاریزانی خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆڵبەرییەوە دەستیپێکرد و ئێستا گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی ئیستقلالی ئێران واژۆکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/251020207", "category": "sports", "summary_length": 154, "article_length": 955, "summary_token_count": 71, "article_token_count": 451}, {"article": "دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەهۆی کۆرۆناوە مەشق و راهێنان و یارییەکی ئەنجامنەدا، هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری دۆستانەی ئامادەکاریدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن یەکسانبوو. عێراق لەم یارییەدا لە توانای پێنج یاریزانی بێبەشبوو، کە دوو لەو یاریزانانە پێکانیان هەبوو، سێ یاریزانیش تووشی کۆرۆنا ببوون. هەڵبژاردەی عێراق رۆژی ١٧ ـی ئەم مانگە دووەم یاری دۆستانەی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوزباکستان ئەنجامدەدات و یارییەکانی لە ماوەی فیفادا کۆتاییدێت.", "summary": "هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری دۆستانەیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن یەکسانبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/121120208", "category": "sports", "summary_length": 75, "article_length": 440, "summary_token_count": 40, "article_token_count": 204}, {"article": "رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، مێسی داوای لە کارگێڕی بارسێلۆنا کردووە کیکێ سێتین دووربخەنەوە و راهێنەرێکی نوێ بهێننە یانەکەیان. بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکانی بەریتانیا، مێسی داوای کردووە گرێبەست لەگەڵ مارسێلۆ بێڵسای راهێنەری یانەی لیدز یونایتد واژۆبکەن، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا یانە ئینگلیزییەکەی لە چامپیۆنزشیپەوە سەرخست بۆ پرێمەرلیگ. مێسی لەگەڵ کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە قسەی کردووە و گوتوویەتی، بێڵسا بۆ بارسا گونجاوە، راهێنەرێکی ئەزمووندارە و من دەتوانم رازی بکەم ببێتە راهێنەری یانەکەمان، بەڵام کارگێڕی یانەکە وەڵامی کۆتایی مێسییان نەداوەتەوە. بێڵسا هێشتا گرێبەستەکەی لەگەڵ لیدز یونایتد نوێنەکردووەتەوە، ئەگەر بارسا داوای بکات زەحمەتە لە لیدز بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر بارسا داوای نەکات لە لیدز دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەشی نوێدەکاتەوە.", "summary": "لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت کیکێ سێتینی راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260720202", "category": "sports", "summary_length": 98, "article_length": 751, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 348}, {"article": "مارکۆس تورامی کوڕی لیلیان تورامی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بە یاریزانێکی رەوشتبەرز ناسراوە و هەمیشە هێمن و لەسەرخۆیە، بەڵام لەوانەیە ئەمجارە لەژێر گوشاردا کۆنترۆلی خۆی لەدەستدابێت، بەڵام زۆر ئەستێرەی دیکە هەن کە لە خول و پاڵەوانێتی گرنگتر لە بوندێسلیگا هەمان کاریان کردووە، کە زۆربەی خەڵک ئەم رەفتارە بە نا ئەخلاقی لە قەڵەمی دەدەن و پێیانوایە لێدان و جنێودان لەو باشترە، ئەمانە بەنێوبانگترین ئەو رووداوانەن: تفکردنی چیلاڤێرت لە رۆبێرتۆ کارلۆس ئەمە یەکێکە لە بەناوبانگترین دیاردەکانی نێو یاریگەکانی تۆپی پێ، کە لەنێو یاریگەی ماراکانا لە بەرازیل، لە یاری نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و پاراگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٠٢ دا روویدا. لەو یارییەدا بەرازیل بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و دوای ئەوەی یارییەکە کۆتاییهات، رۆبێرتۆ کارلۆس چووە لای چیلاڤێرت و پێیگوت \"هیندی.. سەیری تابلۆی ئەنجامەکە بکە\"، ئەویش راستەوخۆ تفێکی لەنێو چاوی کرد. چیلاڤێرت دوای یارییەکەش دووپاتیکردەوە کە پەشیمان نییە لەوەی بەرامبەر کارلۆس کردوویەتی، چونکە سووکایەتی پێکردووە. سیسک فابریگاسی یاریزانی ئیسپانی بەوە ناسراوە کە زیاتر لە جارێک تفی کردووە، ئەو جارێک لە یاری ئارسیناڵ و بایرن میونشن لە ساڵی ٢٠٠٥ تفی لە مایکل بالاک کرد. جارێکی دیکەش براین هۆرتنی یاریدەدەری راهێنەری یانەی هاڵ سیتی فابریگاسی بەوە تۆمەتبارکرد کە تفی لێکردووە. فرانک رێکاردی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی میلانی ئیتالی، لە مۆندیالی ١٩٩٠ دا لە یاری ئەڵمانیا و هۆڵەندادا تفێکی کردە نێو قژی رۆدی ڤۆلەری هێرشبەری ئەڵمانی، کە بەهۆی ئەو رووداوەوە هەردوو یاریزان بە کارتی سوور دەرکران. لەو یارییەدا ئەڵمانیا ٢ - ١ لە هۆڵەندای بردەوە و هۆڵەندای لە مۆندیال دەرکرد. لەوانەیە تفە هەرە بەنێوبانگەکەی نێو یاریگەکان ئەو تفە بێت کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەپێش کامێرادا کردی و ئەوکات زۆرترین هەرای نایەوە، چونکە والێکدرایەوە کە رۆناڵدۆ تفی لە ملیۆناها خەڵک کردووە. رووداوەکە دوای تەواوبوونی یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و پۆرتوگال بوو لە مۆندیالی ٢٠١٠ کە ئیسپانییەکان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە پۆرتوگالییەکانیان بردەوە و لە مۆندیال دەریکردن، ئەوکات رۆناڵدۆ زۆر تووڕەبوو، کامێرایەک بە تەنیشتییەوە دەچوو، وێنەی دەگرت، ئەو بەئەنقەست چووە پێش زوومی کامێراکە و تفێکی کرد، کە بەهۆیەوە رووبەڕووی رەخنەی ملیۆنەها کەس بووەوە و بە یاریزانی ناپیشەگەر و لەخۆبایی ناوبرا. لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆناش ساڵی ٢٠٠٨ لە دودەی یاریزانی یانەی مەلەگە کرد، بەڵام ئەوکات جێگەی سەرسوڕمان بوو کە مێسی هیچ سزایەکی پێنەدرا، نە لەنێو یاریگە و نە لە دەرەوەش.", "summary": "تفکردنی مارکۆس تورامی هێرشبەری یانەی بۆرووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی لە یاریزانێکی یانەی هۆفێنهایم، هەرایەکی گەورەی نایەوە و ئەو یاریزانە رووبەڕووی سزایەکی قورس بووەوە، کە ٦ یاری سڕکرا و ٤٠ هەزار یۆرۆش سزادرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/221220204", "category": "sports", "summary_length": 208, "article_length": 2369, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 1089}, {"article": "رۆژنامەکانی ئیسپانیا بابەتی پەیوەندیی گارێس بەیڵ و ریال مەدریدیان کردووەتە مژارێكی گرنگ، بەو پێیەی کە یاریزانە وێڵزییەکە ئامادەنییە یانەکە جێبهێڵێت تا ئەو کاتەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مەدرید کۆتایی دێت. ٣٠/٦/٢٠٢٢ گرێبەستی گارێس بەیڵ و ریال تەواودەبێت، ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ نوێکردنەوەیدا ئیدی ریال مەدریدی کرد بە کرێچی یاریزانێک کە سوودێکی ئەوتۆی بە یانەکە نەگەیاند، باسی ئەم دوو ساڵە دەکەین کە گرێبەستەکەی تێدا نوێکراوەتەوە. مووچەی هەفتانەی بەیڵ لەگەڵ ریال مەدرید ٣٥٠ هەزار یۆرۆیە لە هەفتەیەکدا، واتا ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار لە مانگێکدا، نزیکەی ١٨ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا وەردەگرێت، کە لەدوای ئیدین هازارد زۆرترین مووچەی یانەکەی پێدەدرێت. ئێستا هیچ یانەیەک ئامادەنییە گارێس بەیڵ بگوازێتەوە، نەک لەبەر ئەوەی یاریزانێکی باش نەبێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی کە ئەو یاریزانە ئامادەنییە یەک یۆرۆ لەو مووچەیە کەمتر وەربگرێت کە لە ریال پێی دەدەن، ئەمەش رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە ریال مەدرید زۆر ئەستەم دەکات. وێڵزییەکە پێشتر رایگەیاندبوو حەزدەکات لە خولی ئەمریکا یاری بکات، حەزی بە کەشی ئەمریکا هەیە بەتایبەت کە لەم دواییەدا ئاستی خولەکە بەرزتربووە، حەزدەکات هاوینان بچێتە لۆس ئانجلێس و یاری گۆڵ بکات (ئەمە لێدوانی خۆی بوو)، بەڵام تاکە یانە کە توانای گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەبێت، یانەکەی بێکهامە واتا ئینتەر میامی، بەڵام بەهیچ جۆرێک نییەتی کڕێنی بەیڵیان نەبووە، چونکە مووچەکەی زۆرە و ئاستی یاریزانەکەش زۆر دابەزیوە. مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش بەیەکجاری لە کڕینی ئەو یاریزانە پاشەکشەیکرد، دوای ئەوەی زانی بەیڵ داوای هەمان مووچە دەکات کە لە ریال مەدرید وەریدەگرێت. کەوایە نە ریال مەدرید وازوو لە کرێچیایەتی بەیڵ رزگاری دەبێت، نە کەسیش دەتوانێ بەیڵ لە ریال دەربکات، تاوەکو دوو ساڵی دیکە ریال دەبێت ساڵانە ١٨ ملیۆن بەو یاریزانە بدات کە لەم وەرزەدا تەنیا ١٨ یاری بۆکردووە، بە دوو ساڵ ٣٦ ملیۆن یۆرۆ بۆ یەک یاریزان!", "summary": "یانەی ریال مەدرید خۆی تووشی بارودۆخێكی خراپ کردووە، وەک بڵێی کرێچی یاریزانێکبن و سوودێكی ئەوتۆشی لێوەرنەگرن، ناشتوانن لەکۆڵی بکەنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/070520205", "category": "sports", "summary_length": 133, "article_length": 1693, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 794}, {"article": "لە یەکەم یارییدا، ئینتەرمیلان لەسەر یاریگەی خۆی ٢ خاڵی گرنگی لەدەستدا و سێ بە سێ لەگەڵ ساسۆلۆ یەکسانبوو لە خولەکی ٤ ـدا فرانچیسکۆ کاپوتۆ گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد ٤ خولەک بەر لە کۆتایی نیوەی یەکەم، لوکاکو بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئینتەر کرد و چەپڵەیەکی لاوتارۆی هاوڕێی بەدەستهێنا، کە لەسەر کورسی یەدەگەوە سەیری یاری دەکرد بێراگی نەیهێشت نیوەی یەکەم تەواو بێت تاوەکو گۆڵی دووەم بۆ ئینتەر بەدەستنەهێنێت ناوبژیوان ئەمجارە لێدانێکی سزای بۆ ساسۆلۆ هەژمارکرد و دۆمينكۆ بێراردی لە خولەکی ٨١ ـدا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە دوای ٥ خولەک بۆرخا ڤالێرۆ جارێکی دیکە ئینتەری پێشخستەوە، بەڵام جيانجياكۆمۆ ماگنانی نەیهێشت کۆنتی و یاریزانانی بەدڵێکی خۆشەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و خولەکێک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە گۆڵی سێیەم و یەکسانبوونی بۆ ساسۆلۆ بەدەستهێنا.", "summary": "دوێنێ خولی ئیتاڵی رۆژێکی پڕ گۆڵی بەڕێکرد، کە لە ٣ یارییدا ١٤ گۆڵ تۆمارکران", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/250620201", "category": "sports", "summary_length": 74, "article_length": 762, "summary_token_count": 42, "article_token_count": 362}, {"article": "ئەگوێرۆ لە مانگی حەوتی رابردوودا تووشی پێکانبوو و بەو هۆیەوە نەشتەرگەرییەکی لە شاری بارسێلۆنا بۆ ئەنجامدرا. هەرچەند رۆژی پێنجشەممە یاریزانەکە لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت بە تەنیا راهێنان بە تۆپ دەکات، بەڵام گواردیۆلا رەتیکردەوە ئەو یاریزانە لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان. پێپ گواردیۆلا لەبارەی پێکانەکەی ئەگوێرۆ بە رۆژنامەڤانانی گوت، پێکانەی قورسە، ئەوەی پێویستە بیکات دەیکات، لە راستیدا ئەو پێویستیی بە مانگێک بۆ دوو مانگی دیکە هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوی بۆ یارییکردن ئامادەبێت. بەهۆی تووشبوونی ئەگوێرۆ بەو پێکانە، چاوەڕواندەکرێت رۆژی دووشەممە لە یەکەم یارییاندا بەرامبەر ولڤەرهامتۆن لە پرێمەرلیگدا گابریێل خیسوس سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی یانەکە بکات.", "summary": "پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەڵێت، سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەهۆی پێکانەوە دوو مانگی دیکە ناگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/190920209", "category": "sports", "summary_length": 131, "article_length": 660, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 299}, {"article": "یانەی ناپۆلی بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی ئیتالیا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٤ - ٢ شکستی بە یانەی یوڤێنتوس هێنا، دوای ئەوەی کاتی ئاسایی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات. ماوریزیۆ ساری، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا قسەی کرد و گوتی \"تووڕەم و هەست بە بێهیوایی دەکەم، چونکە ساڵی رابردوو لە ئینگلتەراش یارییەکی کۆتاییم بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە دۆڕاند. کاتێک بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە دەدۆڕێی زیاتر تووڕە دەبی، چونکە ئەوکات بردنەوە و دۆڕان لەسەر شانس دەمێنێتەوە\". راهێنەری یوڤێنتوس، رەخنەی لە هەموو یاریزانەکانی، بە کریستیانۆ رۆناڵدۆوە کرد و گوتی \"یاریزانەکانم ورد نەبوون و رایان نەدەکرد رۆناڵدۆ و دیبالاش وردبین نەوون و رایان نەدەکرد\". ساری لە بەردەوامی قسەکانیدا داوای لێبوردنی کرد و گوتی \"داوای لێبوردن لە یاریزانان و هاندەران و یانەکەش دەکەم بۆ لەدەستدانی ئەم نازناوە، بەڵام با ئەم بێئومێدییە بگۆڕینەوە بە تێنویەتی بۆ نازناوەکان\". راهێنەری خانمەپیرەکە، گوتیشی \"یوڤێنتوس و ناپۆلی خراپ یارییانکرد، بەڵام ناپۆلی شایەنی بردنەوەی جامەکە بوو، چونکە ئەوان لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا باشتربوون\".", "summary": "ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس، نەیشاردەوە کە زۆر تۆڕەیە لە ئەنجامی یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، کە بە یانەی ناپۆلی دۆڕا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/180620205", "category": "sports", "summary_length": 126, "article_length": 1038, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 451}, {"article": "مێسی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەکەی لە یاریی شەوی شەممەدا، بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی خیتافی دۆڕان، لە راهێنانەکاندا بەشدارنەبوو. بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، لیۆ بەشداریی لە مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا نەکرد و بەلایەوە باشتربوو بەتەنیا لەنێو هۆڵی وەرزشیدا مەشقەکانی ئەنجامبدات. یاریزانانی بارسا، ئەمڕۆ بەیانی چەند مەشقێکی کەمیان لەژێر سەرپەرشتی کۆمان ئەنجامدا، کە ماوەکەی نزیکەی نیو کاژێرێک دەبوو، وەک سەرەتایەک بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکەی بەرامبەر فرینسڤارۆشی هەنگاری، کە رۆژی سێشەممە لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن. لەلایەکی دیکەوە زۆرینەی یاریزانەکانی یانەی بارسێلۆنا، دژی ئەوەن کە مووچەکانیان لەلایەن کارگێڕیی یانەکەیانەوە کەمبکرێتەوە. کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیارییداوە بەهۆی ئەو قەیرانەی تووشی یانەکە بووە، بە رێژەی ٧٠ % مووچەی یاریزانەکانی کەمبکاتەوە، بۆ ئەوەش داوای رەزامەندیی لە یاریزانەکان کردووە و جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەکە یاریزانەکانی لە رێگەی نامەیەکەوە لەو هەنگاوە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام یاریزانەکان بە داواکارییەکەی رازی نین. بەپێی هەواڵێکی رادیۆی کەتەلۆنیا، تەنیا سێ یاریزان کە لە هەریەکە لە ئاندرێ تێر شتیگن، فرێنکی دی یۆنگ و کلیمێنت لینگلێت پێکهاتوون، ئامادەییان پێشانداوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان کەمبکرێتەوە و ئەو نامەیەی پەسەند کردووە کە لەلایەن سەرۆکی یانەکەوە بۆیان نێردراوە. لە ئەگەری نەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ یاریزانەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دۆستانە مووچەکانیان کەمبکەنەوە، یانەکە روودەکاتە دادگا و لە ئەگەری بەدەستهێنانی رەزامەندی دەتوانێت بەشێوەیەکی بێبەرامبەر بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی بدات.", "summary": "لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی یانەی بارسێلۆنا، بەشداریی لە مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی یانەکەیدا نەکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/181020206", "category": "sports", "summary_length": 111, "article_length": 1484, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 666}, {"article": "بالۆتێلی، هەمیشە یەکێک بووە لەو یاریزانە رەشپێستانەی زۆرترین جار لەنێو یاریگەکانی ئەوروپادا رووبەڕووی رەگەزپەرستی هاندەران و تەنانەت یاریزانە سپی پێستەکانیش بووەتەوە، بۆیە بیرۆکەیەکی هەیە بۆ ئەوەی بەشێوازی خۆی سزای ئەو رەگەزپەرستانە بدات، ئەو نایەوێت چیدی ئەوروپا سوود لە توانای یاریزانە ئەفریقییەکان وەربگرێت. بالۆتێلی تەمەن ٣٠ ساڵان، لە بڵاوکراوەیەکدا داوای لە یاریزانە ئەفریقییە رەشپێستەکان کرد، ئەوانەی لە خولەکانی ئەوروپا یاری دەکەن، بڕیاری رۆیشتن لە ئەوروپا بدەن و چیدی خزمەتی تۆپی پێی ئەوروپا و هاندەرانیان نەکەن، هەروەها بە بۆچوونی ئەو پێویستە خۆی و یاریزانە ئەفریقییەکان بە پارە و بە تواناکانیان بەشداری بکەن لەبەرەوپێشبردنی تۆپی پێ لە کیشوەری رەش. بالۆتێلی بەهۆی رەگەزپەرستییەوە دەیەوێت یارییەک جێبهێڵێت بالۆتێلی دەڵێت \"داوا لە هەموو یاریزانە ئەفریقییەکان دەکەم، ئەوروپا جێبهێڵن و پارە کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی یاریگەی گەورە و جیهانی لە ئەفریقا دروست بکەین و بەهرەکانی تۆپی پێ لە وڵاتەکانمان پەرە پێبدەین\". بالۆتێلی هەروەها دەڵێت \"ئێمە بەشی ئەوە پارەمان هەیە بە لای کەمەوە لە هەر وڵاتێکی ئەفریقا ٥ یاریگەی گەورە دروست بکەین و رێگە نەدەین هیچ یاریزانێکی ئەفریقی بچێت لە ئەوروپا یاری بکات، ئەوکات دەتوانین هەموومان وەک برا پێکەوە بەو پەڕی خۆشەویستییەوە یاری بکەین، دوور لە رەگەزپەرستی ئەوروپا\". ماریۆ بالۆتێلی، کە بە شایەتی زۆر لە چاودێر و راهێنەران خاوەن توانا و بەهرەیەکی زۆر بوو، بەڵام ئەو هەمیشە لەنێو یاریگەدا لە لایەن هاندەرە رەگەزپەرستەکانەوە کراوەتە ئامانج، کە زۆرجار بە مەیموون بانگیان کردووە، ئەو بەهۆی ئەو رەگەزپەرستییەوە زۆر فرمێسکی رێشتووە و چەندجارێکیش هەوڵیداوە لە کاتی یارییدا یاریگە جێبهێڵێت.", "summary": "ماریۆ بالۆتێلی، یاریزانی ئیتالی یانەی بریشیا، داوا لە هەموو یاریزانانی کیشوەری ئەفریقا دەکات ئەوروپا جێبهێڵن، بگەڕێنەوە کیشوەری رەش یاری بکەن و تۆپی پێ لە وڵاتەکانی خۆیان پێشبخەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/13052020", "category": "sports", "summary_length": 179, "article_length": 1516, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 697}, {"article": "سبەی یانەی بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی لالیگا و لە یەکەم دەرکەوتنی خۆیدا لە خولەکە یاری بەرامبەر بە یانەی ڤیاریال دەکات ٢٢: ٠٠. کۆمان گوتی: تیپەکەمان ئامادەیە بۆ ئەوەی بەهێزەوە دەرکەوێ و یاری یەکەمی بکات، هەرچەندە یانەی ڤیاریال دوو یاری زیاتری کردووە و لەگەڵ دۆخەکە راهاتووە , ئێمە دەبێت بەشێوەیەکی زۆر باشتر یاری بکەین، من باسی لایەنە ئەرێنییەکان دەکەم، هێڵێکی هێرشبەریی باش و لاومان هەیە، پێویستە پەستان بکەین و هەرکاتێك تۆپمان لەدەستدا بەزوویی بیگەڕێنینەوە. باسی مێسی و سوارێزی کرد و گوتی: هیچ گومانێکم لەسەر لیۆنێل مێسی نییە، زۆر بەباشی دەیبینم، ئەو نموونەیە بۆ هەموو یاریزانەکان لە مەشقەکاندا، من مێسیم نەدیوە لەکاتی مەشقکردندا هیچ هەڵەیەک بکات، ئاساییە ئەگەر لیۆ بێزاربێت لەوەی کە هاوڕێکەی رۆیشتووە، دەڵێن گوایە کە من هۆکاربووم بۆ رۆیشتنی سوارێز بەڵام لە راستیدا وانییە، من لە یەکەم رۆژەوە رێزم لە سوارێز گرتووە و لەگەڵ ئێمە مەشقیکرد تا کۆتا رۆژ، بە سوارێزم گوت کە زۆر بەشداری لە یارییەکان ناکات ئەگەر بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر مایەوە ئەوا پشتی پێدەبەستم، ئەمەش بڕیاری یانە و کارگێڕێیە. لە بابەتی ریکی پوچدا بەم شێوەیە دوا: من پشت بە ریکی پوچ دەبەستم و ئەویش بانگهێشتکراوە بۆ یارییەکەی بەیانی، بۆ ریکی ئەمەشیان هەر بڕیاری یانەکەیە، هەندێک یاریزان هەن جێگەیان هەیە لە تیپی یەکەم هەندێکی دیکەش نا. لە کۆتاییدا ستایشی کۆتینیۆی کرد و دەڵێت: کۆتینیۆ دەتوانێ لە شوێنی یاریزانی ژمارە ١٠ یاری بکات و هەروەها لە باڵی چەپی یاریگەش دەتوانێ ئاستی خۆی پێشکێشبکات.", "summary": "رۆناڵد کۆمان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشداری تێداکرد باسی لە دۆخی یانەکەی بەر لە یارییەکەی بەرامبەر بە یانەی ڤیاریال کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260920208", "category": "sports", "summary_length": 181, "article_length": 1354, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 634}, {"article": "پێپ گواردیۆلا لە بارەی پێکانی ئەگوێرۆوە گوتی، ئەو لە یاریی رابردوودا لە ماسوولکەکانیدا تووشی پێکانبوو، پێکانەکەی ئەگوێرۆ دەکەوێتە سەر خێرایی چاکبوونەوەکەی، رەنگە ١٠ یان ١٥ رۆژ دووربکەوێتەوە یان سێ هەفتە یانیش مانگێک. ناتان ئاکێ نزیکە لە گەڕانەوە و خیسۆسیش پێویستی بە هەفتەیەک تاوەکو ١٠ رۆژی دیکە هەیە، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بیرمان لە گواستنەوەی هێرشبەرێک کردەوە، بەڵام نەمانتوانی، نەک لەبەر ئەوەی یانەکە بۆی نەکردم، بەڵکو نەمانتوانی، چونکە دەبێت تۆ هێرشبەرێک بگوازیتەوە کە لە ئاستی خیسۆس و ئەگوێرۆ بێت، ئەوەشمان دەستنەکەوت. گواردیۆلا لە درێژەی قسەکانیدا رەخنەی لە خشتەی یارییەکان گرت و بە هۆکاری سەرەکیی بۆ پێکانی یاریزانان وەسفکرد و گوتی، بەراورد بە وەرزی رابردوو ٤٧ % رێژەی تووشبوونی یاریزانی بە پێکان بەهۆی ماسوولکەکانیانەوە بەرزبووەتەوە، ئەمە تەنیا بارودۆخی مانچێستەر سیتی نییە، بەڵکو بۆ هەموو یانەکانە، لە راستیدا پێویستە لەسەر هەمووان بیر لە سەلامەتی یاریزانان بکرێتەوە و رێگە لەم رێژە زۆرەی پێکانیان بگیرێت، کاتێک دەگەینە مانگی ١١ - ١٢ و ١ ـی ساڵی داهاتوو، رێژەی پێکانەکان ئەگەر بەمشێوەیە بێت زۆر زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە شتێکی ئاسایی چونکە گەرەنتی بۆ سەلامەتی یاریزانان نییە و ئەوەی دەمێنێتەوە تەنیا کەوتن دەبێت. گواردیۆلا ئەم قسانەی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی، بەر لە یارییەکەی ئەمشەویان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر مارسیلیای فەرەنسی کرد.", "summary": "پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی هۆشداری دەدات، لە تووشبوونی زیاتری یاریزانان بە پێکان و دەڵێت، دەبێت سەلامەتی یاریزانان لەپێش هەموو شتێکەوە بێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/271020205", "category": "sports", "summary_length": 166, "article_length": 1270, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 574}, {"article": "لیۆنێل مێسی یانەی بارسێلۆنای لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە دەیەوێت ریزەکانی جێبهێڵێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە هێشتا رازی نین رێگە بە رۆیشتنی لیۆ بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا پلانیان بۆ ئەوە داناوە ئەگەر مێسی بڕوات بە زووترین کات شوێنگرەوەیەکی بۆ بدۆزنەوە. بەپێی ئەو سەرچاوانە، بارسێلۆنا سادیۆ مانێی هێرشبەری سەنیگالیی یانەی لیڤەرپوولی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی مێسی، ئەگەر یاریزانە ئەرجەنتینییەکە سووربێت لەسەر رۆیشتن لە بارسا. ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی بارسێلۆنا نایانەوێت مێسی بڕوات، بەڵام خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە دەکەن، بۆیە ئەگەر مێسی وازی لە بارسێلۆنا هێنا مانێ باشترین بژاردەیە بۆ شوێنگرتنەوەی لیۆ. سادیۆ مانێ یەکێک لە کلیلەکانی یاری یۆرگن کلۆپە، کە یاریزانێکی خێرایە لە باڵەکان و دەتوانێت وەک هێرشبەری لاوەکیش یاری بکات، کە هەمان ئەرکی مێسییە. ئەو سەرچاوانە دەڵێن \"لیڤەرپوول نایەوێت دەستبەرداری مانێ ببێت، بەڵام بارسێلۆنا ئامادەیە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانە تەمەن ٢٨ ساڵانەکە بداتە لیڤەرپوول\".", "summary": "چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا رایانگەیاند، بارسێلۆنا شوێنگرەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە لیڤەرپوول دەستدەکەوێت، ئەگەر لیۆ لە بارسا بڕوات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270820209", "category": "sports", "summary_length": 156, "article_length": 962, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 446}, {"article": "مێسی هاتووە بڕیاری داهاتووی خۆی لەسەر بەڵێنی سەرزاکی نێوان خۆی و سەرۆکی یانەی بارسا بونیادناوە، ئەمەش شتێک نییە سەرۆکی بارسا بتوانێ هەڵەی وابکات، چونکە بارتۆمیۆ بە بەڵێنی سەرزارەکی نێوان خۆی و مێسی رازیبووایە، دوور نییە سەرۆکی داهاتوو لەسەر ئەو کەیسە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکردایە، دواتر چۆن وەڵامی سەرۆکی داهاتووی یانەی بارسێلۆنای بداتەوە، بیگوتبا لەسەر بەڵێنی سەرزارەکی دەستبەرداری مێسی بووم؟ بێگومان ئەوە ئاسان نییە و بارتۆمیۆ خۆی ناکاتە قوربانی خواستی مێسی. ئەگەر بە وردی لە قسەکانی مێسی ورببینەوە، پاساوە بەهێز و عەقڵانییەکانی ئەوە بوون کە یانەکە جێبهێڵێت، کاتێک دەڵێ: \"کاتی ئەوە هاتووە شوێنێکی دیکە تاقیبکەمەوە، ماوەیەکی زۆرە بیرم لەم بڕیارە کردووەتەوە، بارسێلۆنا لەوە کەوتووە پڕۆژە بێت و پێویستی بە خۆنوێکردنەوە و خۆ گەنجکردنەوە هەیە، هەڵە لە دوای هەڵە دەکرێت\". کەواتە بڕیاری رۆیشتنەکەی لۆژیکییە و لە ئاگاییەکی قوڵەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام پەشیمانبوونەوەکەی پاساوی عەقڵی هەیە؟ بێگومان نەخێر، چونکە ناڵێت، بەباشم زانی بمێنمەوە و ئێرە بۆ من لە شوێنێکی دیکە گونجاوترە و تیپێکی تۆکمە و ئامادەمان هەیە، نا بە ناڕاستەوخۆ دان بەوەدا دەنێت، کە ناچار بە بڕیارێک کراوە لەپێناو داهاتووی خۆی نییە، بەڵکو ئامانجەکە رەواکەی دەکات بە قوربانی هەست و سۆزی هاندەران. زەقکردنەوەی بابەتی خانەوادەکەی، کە پێی گوتوون دەڕۆم هەموویان دەستیان بە گریان کردووە، پاڵی بە مێسییەوە نا زۆر لەسەر بڕیارەکەی مکوڕ نەبێت. بیرکردنەوە لە تووڕەکردنی هاندەر، ئاڵۆزنەکردنی پەیوەندی نێوان خۆی و هاندەران، ئەو هۆکارانەی پشت بڕیاری مانەوەی مێسی بوون، کەواتە ئەمە یەکەمجارە مێسی ناچار بە بڕیارێک دەکرێت و واقعێکی تاڵ، دۆخێکی نەخوازراوی بەسەردا دەسەپێنێت. لە شوێنێکی دیکەدا دەڵێت، ئەوەی منی بێتاقەت کرد، ئەوەیە گومان لە خۆشەویستی من بکرێت بۆ بارسێلۆنا، واتە هەمیشە ترسی لەدەستدانی ئەم متمانەی خۆشەویستییەی هەبووە کە بە ١٦ ساڵی هەوڵدان و خزمەتکردنی بارسا بەدەستیهێناوە.", "summary": "کاتێک مێسی دەڵێ نەمویست بابەتەکە بگات بە دادگا و رووبەڕووی یانەی ژیانم ببمەوە، مانای ئەوەیە مێسی بیویستایە، دەیتوانی ئەم بابەتە بە رۆیشتن یەکلایی بکاتەوە، کە ئەمەش ئەو بۆچوونە بەتاڵ دەکاتەوە باس لەوە دەکات هەموو رێگرییەکە ئەو ٧٠٠ ملیۆنەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بووە، ئاخر ناڵێت ئەوە بەربەست بووە، دەڵێ نەمویست دژی یانەکەم بووەستمەوە، واتە بابەتەکە نەتوانین نەبووە، بەڵکو لە رووی سۆزدارییەوە نەیویستووە کەیسی رۆیشتن بباتەوە و هاندەران لەدەست بدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0509202021", "category": "sports", "summary_length": 456, "article_length": 1733, "summary_token_count": 211, "article_token_count": 807}, {"article": "کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی لەسەر داوای خۆی ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی جێهێشت، کە سەرەڕای ئەوەی هەمووان چاوەڕوان بوون رۆناڵدۆ بچێتە مانچێستەر سیتی، لە پڕێکدا ئەو یاریزانە گەڕایەوە ریزەکانی یانە کۆنەکەی، مانچێستەر یونایتد. ئەمە وای لە بەرپرسانی یوڤێنتوس کردووە پەلە بکەن لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک بۆ رۆناڵدۆ، بەو پێیەی ماوەی مێرکاتۆی هاوینە بەرەو کۆتایی دەچێت و تەنیا ٣ رۆژ ماوە بۆ داخستنی دەرگەی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەیە. رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یانەی خانمە پیرەکە بڕیاریداوە لە نێو دوو بژاردەدا یەکێکیان هەڵبژێرێت و بیکاتە شوێنگرەوەی کریستیانۆ، کە یەکەمیان مۆیس کینی هێرشبەری پێشووی خۆیەتی، کە ئێستا بۆ ئێڤێرتۆن یاری دەکات و دووەمیشیان جیانلوکا سکاماکای هێرشبەری یانەی ساسۆلۆیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئامانجی سەرەکی یانەی خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا، ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانە، بەڵام وادیارە واژۆکردنی ئەو گرێبەستە زەحمەتە، بەتایبەتی ئەگەر کیلیان ئێمباپێ ریزەکانی یانە پاریسییەکە بەرەو ریال مەدریدی ئیسپانی جێبهێڵێت. یوڤێنتوس ئەمڕۆ یارییەکی گرنگی لە خولی ئیتاڵیادا، بەرامبەر ئیمپۆلی ئەنجامدەدات، بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە چیدی درێسی ئەو یانەیە لەبەرناکاتەوە.", "summary": "یانەی یوڤێنتوس پەلە دەکات بۆ ئەوەی لە دوا رۆژەکانی میرکاتۆدا لە نێوان دوو هێرشبەردا گرێبەست لەگەڵ یەکێکیان بکات، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/280820215", "category": "sports", "summary_length": 157, "article_length": 1139, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 550}, {"article": "سەرهەنگ باسی هەستی خۆی کرد سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ هەولێر کە جارێکی دیکە بەرامبەر یانەی دڵخوازی خۆی دەجەنگێت دەڵێت: \"هەستێکی خۆشم هەیە کە رووبەڕووبوونەوەی ئەم جارەشم لە یاریگەی فرەنسۆ هەریریی نییە، چونکە نامەوێ لەو یاریگایە لە دژی هەولێر بجەنگم کە ماوەی ١٨ ساڵ لە یانەی هەولێر لەو یاریگایە یادگاریی شیرین و پڕ لە شانازیم هەیە، هیوادارم هەمووان لەوە تێبگەن کە ئەمە وەرزشە و تا بتوانم، هەوڵ دەدەم پیشەگەرانە پارێزگاری لە گۆڵی تیپەکەم بکەم\". سەبارەت بە جیاوازیی بایەخپێدان بە رۆڵی سەرهەنگ موحسین لەنێوان یانەی هەولێر و یانەی ئەمانەی بەغداد، سەرهەنگ بەمشێوەیە باسی ئەو جیاوازییە دەکات: \"من هەمیشە لەلایەن هاندەری هەولێرەوە رێزم لێگیراوە و خۆشەویستی خەڵک و وەرزشدۆستانی هەولێرم، هەمیشە قەدری منیان گرتووە، بەڵام کاتێک چوومە یانەی ئەمانە، تەنیا ٣ یاریی بەشداریم کرد، کەچی لەلایەن کارگێڕی یانەی ئەمانەوە راڕەوی رێزلێنانیان بۆ کردمەوە و قەڵغانی رێزلێنانیان پێشکێش کردم، لەکاتێکدا ئەو جۆرە رێزلێنانە تەنیا بۆ تیپێک دەکرێت کە نازناوی بەدەستهێنابێ، جگە لەوەش یانەی ئەمانە قەرەبووی لایەنی دەروونیشیان بۆ کردەمەوە، هەر ئەمەش هۆکارە کە من ئاستێکی زۆر باش پێشکێش دەکەم\". سەبارەت بەو ئاستە بەرزەی سەرهەنگی گۆڵپارێز پێشکەشی کردووە و توانیویەتی لەم وەرزە ٩ کلینشیتی هەبێت، گوتی: \"کاتێک یاریی دەست پێ دەکات ئێمە خاوەنی خاڵێکین، بۆیە ئەرکی منە سەرەتا پارێزگاری لەو خاڵە بکەم. من لە هەولێریش هەر وابوومە. هۆکاری ئاستبەرزیم بۆ متمانەی بەهێزی نێوان من و بەرگریکاران دەگەڕیتەوە لە یانەی ئەمانە\". سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق گۆڵپارێزە تەمەن ٣٤ ساڵییەکەی پێشووی هەولێر دەڵێت: \"تاوەکو ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەوبارەیەوە هیچ قسەیەکی لەگەڵ نەکردووم، بەڵام بەپێی ئەو هەڵسەنگاندن و لێکدانەوانەی من گوێبیستی دەبم، هیوایەک هەیە بۆ گەڕانەوەم بۆ هەڵبژاردەی عێراق، کەسە شارەزاکان پێیان گوتم ئەگەر بهاتبا زووتر پەیوەندیت بە یانە بەهێزەکانی خولی نایابی عێراقەوە بکردایە، زۆر بە ئاسانی هەلی گەڕانەوەت بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ دروست دەبوو، بەڵام هێشتا هەوڵ بۆ ئەو ئامانجە دەدەم کە جارێکی دیکە ببمەوە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق\". ئەمڕۆ لە شاری دهۆک هەردوو یانەی هەولێر و ئەمانەی بەغداد رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە کە سەرهەنگ موحسین جارێکی دیکە بەرامبەر یانەی هەولێر یاریی دەکات", "summary": "لە بوڵتەنی وەرزشی رووداو، سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی ئەمانەی بەغداد بەشداریکرد و باسی ئەزموونی پیشەی گۆڵپارێزیی کرد لەگەڵ یانەی ئەمانەی بەغداد، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی چ پاڵنەرێکی هەبووە کە وایکرد ئەو ئاستە نایابە لە خولی نایابی عێراق پێشکێش بکات، لە وەڵامدا سەرهەنگ گوتی: \"من لە لووتکەوە دەستم پێکردووە و هەمیشە هەوڵ دەدەم ئاستم لە لووتکە بهێڵمەوە، بەڵام ئەزموونم لەگەڵ ئەمانەی بەغدا جیاوازترە، بە بەراورد بە یانەکانی پێشووم، چونکە میدیای عێراقی چاوێکی زیاتری لەسەر ئەم یانەیە هەیە، هەر بۆیە من هەمیشە پارێزگاریم لە ئاستی خۆم کردووە لە هەر یانەیەک گۆڵپارێزبووبێتم، هەوڵمداوە هۆکارێک بم بۆ سەرکەوتەکانی تیپەکەم\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230220217", "category": "sports", "summary_length": 616, "article_length": 2077, "summary_token_count": 276, "article_token_count": 985}, {"article": "کاریوس کە هەموو شتێکی کرد و بەگژ باوکیدا چووەوە لەپێناو ئەوەی ببێتە یاریزانی تۆپی پێ، ئێستا هەست بە پەشیمانی دەکات، چونکە پێیوایە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٨ بۆ ئەو بووەتە خاڵی دەستپێکی نەفرەتی و شکستهێنان لە وەرزش و تەنانەت ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیشی. لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٨ دا لەنێوان لیڤەرپوول و ریال مەدریددا، کاریوس بە دوو هەڵەی زەق دوو گۆڵی بەدیاری پێشکەشی یانە ئیسپانییەکە کرد و یانەکەی لە جامەکە بێبەشکرد، کە ئەو رۆژە بە فرمێسکەوە یاریگەی جێهێشت و چیدی نەگەڕایەوە لیڤەرپوول. کاریوس رووی لە خولی تورکیا کرد و گرێبەستی لەگەڵ یانەی بێشکتاش کرد، بەڵام لەوێش لە یەکەم یارییدا لەگەڵ یانە نوێیەکەی، کە بەرامبەر یانەی کۆنیا سپۆر بوو، تووشی هەڵەی گەورەبوو. لەوەش خراپتر، میدیای ئەڵمانی ئاشکرایکرد کە ئەو شەوەی کاریوس بووە هۆکاری دۆڕاندنی لیڤەرپوول بە ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، یانتی رۆزی خانمە نمایشکاری ئینگلیزی، کە دۆستی کاریۆس بوو لە خۆشەویستەکەی جیابووەوە و دەڵێن \"دوای یارییەکە رۆز لە نامەیەکی درێژدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردەوە، دووپاتیکردەوە کە لەمشەوەوە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ کاریۆس نییە\". هەندێک لە هاوڕێیانی کاریۆس ئاشکرایانکردووە، کە ئەو رووداوە زۆر کاریگەری بەسەر کاریۆسەوە هەبووە و دوای ئەوەی لەگەڵ بێشکتاشیش سەرکەوتوو نەبووە، بەیەکجاری بێئومێد بووە و تەنانەت پێیانی گوتووە \"خۆزگە بەقسەی باوکمم کردبا، خۆزگە لەجیاتی تۆپی پێ یاری ماتۆڕسواریم هەڵبژاردبایە\".", "summary": "لۆریس کاریوس، گۆڵپارێزی ئەڵمانی پەشیمانە لەوەی پێشتر بە قسەی باوکی نەکردووە و لەجیاتی تۆپی پێ یاری ماتۆڕسواری هەڵنەبژاردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/261220204", "category": "sports", "summary_length": 124, "article_length": 1313, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 597}, {"article": "مایسترۆ لە ئەژنۆیدا پێکانی هەیە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت، بەم هۆیەوە تاوەکو سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ناگەڕێتەوە نێو یاریگاکان. زۆربەی پاڵەوانێتییەکانی تێنس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخراون، رۆجێر ئەمەی بە دەرفەت زانی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی. ئەوەی کێشەی بۆ تێنسزانە سوێسرییەکە درووستکردووە زۆری تەمەنییەتی و ئەگەر هەیە ناچاربێت وازهێنانی یەکجاری لە تێنس رابگەیەنێت، پێشتریش رایگەیاندبوو لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەیەکجاری وازدەهێنێت، بەڵام پەشیمان بووەوە. رۆجێر ٣٨ ساڵە، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وەرزشوانانی جیهان، خاوەنی ١٠٣ نازناوی جۆراوجۆرە و زۆرترین نازناویشی لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا هەشت نازناوی ویمبڵدۆن بووە.", "summary": "رۆجێر فێدێرێری تێنسزانی سوێسری بەهۆی پێکانێکی قورسەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/100620206", "category": "sports", "summary_length": 81, "article_length": 613, "summary_token_count": 40, "article_token_count": 290}, {"article": "بایرن بە ٨ - ٢ لە یانە کەتەلۆنییەکەی بردەوە و بە ژمارە و ئامارە سەرنجڕاکێشەکانی هەمووانی سەرسامکرد، بە جۆرێک ئاماری وای تۆمارکرد کە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا هاوشێوەی نەبووە. ئامار و داتاکانی دوای یارییەکە - بایرن میونشن ٨ گۆڵی تۆمارکرد، لە هەموو یارییەکەدا بارسێلۆنا ٧ لێدانی هەبوو - بایرن میونشن یەکەم یانەیە لە قۆناخێکی کرانە دەرەوەدا ٨ گۆڵ تۆمار دەکات - یەکەمجارە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا بارسێلۆنا بە ٨ گۆڵ دەدۆڕێت - لە ٢٠٠٦ - ٢٠٠٥ ـەوە یەکەمجارە رۆناڵدۆ و مێسی لە قۆناخی پێشکۆتایی نابیندرێن - بایرن میونشن یەکەم یانەیە لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگدا ٣٩ گۆڵ تۆمار دەکات - رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دوای رۆناڵدۆ و مێسی، سێیەم یاریزانە ١٤ گۆڵ یان زیاتر دەکات - تۆماس مولەر یەکەم یاریزانە لە چامپیۆنزلیگدا ٦ گۆڵی لە بارسێلۆنا کردبێت - بایرن میونشن لە ٦ یاریی ژێر سەرپەرشتی هانز فلیک ٢٦ گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا کردووە - لە ١٩٩١ - ١٩٩٠ ـەوە یەکەمجارە یانەکانی ئیسپانیا و ئیتالیا لە قۆناخی پێشکۆتایی نین - فیلیپ کۆتینیۆ ١٥ خولەک یارییکرد، دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئاسیستێکی هەبوو", "summary": "یانەی بایرن میونشن بەو بردنەوە گەورەیەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا تۆماریکرد، مێژوو و ریکۆردی نوێی لە تۆپی پێی ئەوروپادا تۆمارکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/150820203", "category": "sports", "summary_length": 152, "article_length": 966, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 475}, {"article": "سەرەتا لە یاریی لیڤەرپوول و ئینتەرمیلاندا، کە لەسەر یاریگەی ئانفێڵد بەڕێوەچوو بانەرێکی گەورە لەپێش یاریزانانی دانرابوو کە داوای ئاشتی و یەکگرتنی دەکرد، یاریزانانی هەردوو یانەش وێنەیەکیان پێکەوە گرت و داوای راگرتنی هێرشی داگیرکاری سوپای رووسیایان بۆ سەر ئۆکراینا کرد. لە یاریی دووەمیشدا، کە لە یاریگەی ئەلیانز ئەرێنا لە میونشن بەڕێوەچوو، بەهەمان شێوە هەمان بانەر لەپێش یاریزاننی هەردوو یانە دانرابوون و ئەوانیش و جەماوەری نێو یاریگە داوای ئاشتییان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراینییەکان نیشاندا.", "summary": "چامپیۆنزلیگیش پشتیوانی خۆی بۆ قوربانیانی جەنگ لە ئۆکرانیا نیشاندا، کە بەر لە هەردوو یاریی گەڕانەوەی قۆناخی ١٦ ـی چامپیۆنزلیگ، کە دوێنێ ئەنجامدران، یاریزانان و جەماوەری نێو یاریگەکان داوای وەستاندنی شەڕ لە دژی ئۆکراینایان کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ قورباناینی ئەو شەڕە دووپاتکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/090320225", "category": "sports", "summary_length": 278, "article_length": 494, "summary_token_count": 132, "article_token_count": 221}, {"article": "بەپێی هەواڵی میدیای ئیتالیا، رۆژی دووشەممە پاوڵۆ ماڵدینی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لەگەڵ ئیڤان گازیدێس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی میلان کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە یانەکەوە بکەن، کە یەکێک لەوانە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ماڵدینی بوو لەگەڵ یانەکە، سەرچاوەکان دەڵێن، رێککەوتن کراوە و ماڵدینی لە یانەکە دەمێنێتەوە. میلان دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا خۆی رێکبخاتەوە، بۆ ئەوەش هەنگاوەکانی دەستپێکردووە و ماڵدینی پەیوەندیی بە مینۆ رایۆلا، بەڕێوەبەری کارەکانی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، جیانلویجی دۆنارووما و جیاکومۆ بۆناڤێنتۆرا کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستی ئیبرا و دۆنارووما نوێبکەنەوە، بەڵام بۆناڤێنتۆرا لە پلانەکانی یانەکەدا نییە، پێدەچێت ئەمڕۆ بەفەرمی یەکەم دەستەوارە پێشکێشی ئیبرا و دۆنارووما بکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکانیان نوێبکرێتەوە. میلان لە گواستنەوەی هاوینەدا چەند ئامانجێکی هەیە، پارێزگاریکردن لە هەریەکە لە ئیسماعیل بن ناسر، کە خواستێکی زۆری لەسەرە و هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و چێڵسی داوای دەکەن، لەگەڵ پارێزگاریکردن لە فرانک کیسی لە پلانەکانی یانەکەدان و نایەوێت ئەو دوو یاریزانە بفرۆشێت، جگە لەوەش رێککەوتن لەگەڵ هاکان چالهان ئوگلۆ کراوە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٤ نوێبکاتەوە و مووچەکەشی ٣ ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ پێدانی پاداشت. گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بێریشیا، یەکێک لە ئامانجە دیارەکانی یانەی میلانە لە گواستنەوەی هاوینەدا، بۆ ئەوەش رکابەری ئینتەر دەکات، بەڵام پێدەچێت ماڵدینی بتوانێت تۆنالی رازیبکات رووبکاتە یانەکەی. ناوێکی دیکە کە بە یانەی میلان دەبەسترێتەوە، فلۆرێنتینۆ لویس، یاریزانی یانەی بێنفیکایە، بۆ ئەم یاریزانەش پێشنیازکراوە، بۆ دوو وەرز بە خواستن رووبکاتە یانەی میلان، لەگەڵ ئەگەری کڕینەوەی یەکجاری بەرامبەر ٣٥ بۆ ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، یانیش پاکێتا ببێتە بەشێک لە گرێبەستەکە. ئالێکسی میرانچوک، یاریزانی رووسی و یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسی، یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی میلان دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی، بۆ ئەوەش یانەکە دەیەوێت ریکاردۆ رۆدریگێز، بکاتە بەشێک لە گرێبەستەکە و ئەو یاریزانە بداتە لۆکۆمۆتیڤ. جگە لەم یاریزانانە، پلانێکی دیکەی میلان بۆ وەرزی داهاتوو ئەوەیە، لە دڵی بەرگری و باڵی راستدا دوو بەرگریکار بگوازێتەوە کە لەگەڵ خولی ئیتالیا بگونجێن و بتوانن هێڵی بەرگری یانەکە بەهێزبکەن. هەوڵەکانی میلان بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانانە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو گرێبەستی ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەکە نوێکرایەوە. میلان لە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی سێریا ئەی، لە ١٠ یارییدا ٧ بردنەوە و ٣ یەکسانبوونی هەیە و ئێستا لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەیە.", "summary": "یانەی میلان بە ئامانجی رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوەکان لە وەرزی داهاتوودا، لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووە و دەیەوێت وەرزی نوێ بە بەرگێکی نوێوە بچێتە نێو رکابەرییەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/280720203", "category": "sports", "summary_length": 185, "article_length": 2353, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 1076}, {"article": "چیرۆکە سەیرەکەی ماریۆ خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە ئەو یاریزانە وەک ئەوەی سەرەخۆر بێت، چونکە بچێتە هەر یانەیەک لە خولەکە دادەبەزێت بۆ خولی خوارتر، وەک ئەوەی ئەمساڵیش نۆریچ سیتی لە پرێمەرلیگ دابەزی. رۆژنامەکانی بەریتانیا باسی ئەو یاریزانە دەکەن، کە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات و دەڵێن \"ماریۆ فرانچیچ لەگەڵ ٥ یانەی جیاواز دابەزیوە\". وەک ئەو رۆژنامانە باسی دەکەن، ئەو یاریزانە بۆسنییە تەمەن ٣١ ساڵانەیە، لەگەڵ ئەم یانانە دابەزیوە بۆ خولی خوارتر: ١ - وەرزی ٢٠٠٦/٢٠٠٧ لەگەڵ یانەی ماینز لە بوندێسلیگا دابەزی. ٢ - وەرزی ٢٠٠٩/٢٠١٠ لەگەڵ رۆت فايس ئاهلن دابەزی. ٣ - وەرزی ٢٠١٤/٢٠١٥ لەگەڵ پادێربۆرن دابەزی. ٤ - وەرزی ٢٠١٦/٢٠١٧ لەگەڵ دارمشتادت دابەزی. ٥ - وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ لەگەڵ نۆریچ سیتی لە پرێمەرلیگ دابەزی.", "summary": "ماریۆ فرانچیچ، یاریزانی بۆسنی یانەی نۆریچ سیتی ئینگلیزی، خاوەنی سەیرترین و نامۆترین چیرۆکە لەنێو یاریگەکانی تۆپی پێ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130720208", "category": "sports", "summary_length": 116, "article_length": 700, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 357}, {"article": "بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە بارسێلۆنا، کارگێڕیی ئەو یانەیە بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی زستانەدا لوک دییۆنگی هێرشبەری هۆڵەندی لەکۆڵ خۆیانی بکەنەوە و بیدەنە یانەیەکی دیکە، کە بەشێوەی خواستن یاریی بۆ بارسا دەکات. کێشەکە لەوەدایە کە ئێستا کەس ئەو یاریزانەی ناوێت، دوای ئەوەی نەیتوانی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستێکی باش پێشکەش بکات، یانە کەتەلۆنییەکەش دەیەوێت ماوەی خواستنی یاریزانەکە کۆتاییپێبهێنێت، بۆ ئەوەی یانەیەکی دیکە لەجیاتی ئەو مووچەی دییۆنگ بدات، بەڵام یانەی سێڤییاش دەیەوێت ئەم وەرزە یاریزانەکە لەگەڵ بارسا بەردەوام بێت و یاریی زیاتر بکات، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بە پارەیەکی باش بفرۆشێت. راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یانەی بێشکتاشی تورکی دەیویست دییۆنگ بەخواستن بباتە ریزەکانی، بەڵام پاشگەزبووەتەوە و گرێبەستی لەگەڵ باتشوای کردووە بەشێوەی خواستن، هەروەها دەیەوێت تۆسانی یاریزانی ئێڤێرتۆنیش بباتە ریزەکانی. رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا، باس لەوە دەکەن کە دییۆنگ کێشەی بۆ بارسێلۆنا دروستکردووە، کە بەرپرسانی سوورن لەسەر گەڕاندنەوەی بۆ سێڤییا یان ناردنی بۆ یانەیەکی دیکە، بەڵام کەس نایەوێت و دەڵێن \"پاشگەزبوونەوەی بێشکتاش لە گرێبەستکردن لەگەڵ دییۆنگ بەرپرسانی یانە کەتەلۆنی تووشی شۆک کردووە، چونکە ئەگەر هیچ یانەیەک هێرشبەرە هۆڵەندییەکەی نەوێت، دەبێت بارسا بەردەوام بێت لە دانی مووچەکەی تاوەکو وەرزی داهاتوو، بێئەوەی سوودیش لە تواناکانی وەربگرێت، کە بە رۆیشتنی رۆناڵد کۆمان لە راهێنەرایەتی بارسا، زەحمەتە سێرخی بارخوان یان راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا پشتی پێببەستن\". لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا، یانەی بارسێلۆنا لەسەر داوای رۆناڵد کۆمانی راهێنەری لەسەرکارلادراوی یانەکە، بەشێوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ لوک دییۆنگی هێرشبەری یانەی سێڤییا کرد، بەڵام ئەو یاریزانە نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، کە هەوادارانی یانەکە داوادەکەن ئەو یاریزانە لە بارسێلۆنا نەمێنێت.", "summary": "یاریزانێکی بارسێلۆنا کێشە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دروستدەکات و بەرپرسانی یانەکەش دەیانەوێت لەکۆڵ خۆیانی بکەنەوە، بەڵام کەس نایەوێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/031120215", "category": "sports", "summary_length": 128, "article_length": 1681, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 792}, {"article": "ریال مەدرید شەممەی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی لالیگادا رووبەڕووی ریال بێتیس دەبێتەوە و دوای یارییەکە یاریزانەکانی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکانیانەوە دەکەن بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیال. چاوەڕواندەکرێت ئیدێر میلیتاو و کاسێمیرۆ پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەرازیلەوە بکەن، فێدریکۆ ڤالڤێردیش دەگەڕێتەوە ئۆرۆگوای، لەگەڵ ئەگەری بانگهێشتکردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە لایەن راهێنەری هەڵبژاردەی سامباوە. کێشەی ریال مەدرید لە یاریی سێلتا ڤیگۆ دەبێت لە گەڕی چوارەمی لالیگادا، دوای ئەوەی هەفتەی فیفا کۆتاییدێت، کە یاریزانانی ئەمریکای لاتینی لە گەشتێکی درێژخایەندا، کە زیاتر لە ١٢ کاژێر دەخایەنێت، دەگەڕێنەوە مەدرید، کە یاریزانە بەرازیلییەکان تەنیا ٣٥ کاژێر پشوویان دەبێت و ڤالڤێردیش ٣٧ کاژێر پشووی دەبێت، بۆیە ئەگەری بەشداریکردنیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ زەحمەت دەبێت. ئەگەر کارلۆ ئەنچیلۆتی یارییان پێبکات سەرکێشییەکی مەترسیدار دەبێت، چونکە ئەوان تووشی ماندووبوونێکی زۆر دەبن، بێجگە لەوەی ئەگەری پێکرانیان دێتە ئاراوە، بەهۆی ماندووبوون و کەم پشوو، ئەگەریش یارییان پێنەکات بێگومان کێشە لە پێکهاتەکەیدا دروست دەبێت، بەو پێیەی ئێستا ئەو یاریزانانەی ئەمریکای باشوور لە یاریزانە هەرە گرنگەکانی پێکهاتەی کارلیتۆن. ریال مەدرید لە دوو گەڕی ئەم وەرزەی لالیگادا ٤ خاڵی لە سەرکەوتنێک و یەکسانبوونێک بەدەستهێناوە و پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولەکەی گرتووە.", "summary": "یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە، بەهۆی یاریزانانی ئەمریکای باشوورەوە، لە کاتی هەفتەی فیفادا، کە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات و ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/240820219", "category": "sports", "summary_length": 168, "article_length": 1233, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 578}, {"article": "وادیارە قەیرانی دارایی بارسا لە وەرزی رابردوودا تەنیا تایبەت نەبووە بە یاریکردنەوە، بەڵکو گەیشتووەتە خەزێنەی یانەکەش کە تادێت سامانەکەی لە کەمی دەدات کە لەوانەیە کاریگەری بەسەر مووچەی یاریزانانەوە هەبێت. وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، بەرپرسانی یانەکە هەوڵدەدەن پلانێکی باش دابنێن بۆ ئەوەی مووچەی هەموو کارمەندانی یانەکە، بە یاریزانەکانیشەوە کەم بکەنەوە بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی دەیانەوێت مووچەی کارمەندانی و یاریزانەکانیشی بە رێژەی ٣٠ % کەم بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئاستێک بۆ کورتهێنانی دارایی یانەکە دابنێن، کە دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لەو یانەیە کردووە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، کارگێڕی یانەکە لە ئێستاوە دەست بە دانوستان دەکات لەگەڵ کارمەندان و یاریزانەکانی و تاوەکو رۆژی ٥ ـی مانگی داهاتوو دەخایەنێت. رادیۆی کادینا سێر، ئاشکرایکرد کە بارسا بەر لە چەند رۆژێک یاریزانەکانی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە بەنیازی جێبەجێکردنی ئەو پلانەیە، بەڵام هەندێک لە ئەستێرەکانی یانەکە بێزاری و ناڕەزایەتی خۆیان لەو پلانە نیشانداوە و دەڵێت \"ئاسان نابێت ئەو ئەستێرانە بەوە رازی بکرێن مووچەیان کەم بکرێتەوە، تەنانەت هەندێک لەو ئەستێرانە هەڕەشەی رۆیشتن لە یانەکە دەکەن\". بڕیارە رۆژی ٢٠ و ٢١ ـی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا کۆببێتەوە بۆ قسەکردن لەسەر ئەم پرسە، کە ئەگەر یاریزانەکانی رازی نەبوون مووچەکانیان کەم بکرێتەوە، یانەکە یەکلایەنە ئەو بڕیارە دەدات، کە پێشبینی دەکرێت ئەوکات یاریزانەکان پەنا ببەنە بەر دادگا و کێشە لە نێوان ئەوان و کارگێڕی یانەکەدا پەرەپسێنێت. یانەی کەتەلۆنی بە قەیرانێکی دارایی گەورەدا تێدەپەرێت، کە بڕی قەرزەکانی لە ماوەی تەنیا دوو ساڵدا دووئەوەندە زیادیانکردووە و لە ٢١٧ ملیۆن یۆرۆوە بوونەتە ٤٨٨ ملیۆن یۆرۆ. ئەگەر بارسا بە رێژەی ٣٠ % مووچەی یاریزانەکانی کەم بکاتەوە، بڕی ٦٥ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا بۆی دەگەڕێتەوە، چونکە کۆی گشتی مووچەی ساڵانەی یاریزانانی ئەو یانەیە ٢١٨ ملیۆن یۆرۆیە.", "summary": "سەرچاوەکانی هەواڵ لە کەتەلۆنیا دەڵێن \"لە بارسێلۆنا قەیرانێکی دارایی هەیە و چەند ئەستێرەیەکی ئەو یانەیەش هەڕەشەی رۆیشتن لە یانەکەیان دەکەن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/151020205", "category": "sports", "summary_length": 139, "article_length": 1754, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 801}, {"article": "بۆ لیڤەرپوول بردنەوەی جامەکە بەشێکی دیکەیە لە هەوڵەکانی یانەکە لەپێناو بەدەستهێنانی چوارینەیەکی زێڕین لە وەرزەکەدا. لیڤەرپوول تا ئێستا بەدڵنیاییەوە یەکێک لە نازناوەکانی بەدەستهێناوە کە کاراباو کەپە و ئەمشەو هەنگاوی دووەم لەبەردەم جامی دووەمدا دەنێت کە بەدەستهێنانی، گوڕوتینی تیپەکە بۆ تەواوکردنی چوارینەی زێڕین زیاتر دەکات. چێڵسی لە دۆخێک و بەئامانجی جیاوازدا چاوی لە نازناوی جامەکەیە. ئەو یانەیە کە لەسەرجەم بەرەکانی ساڵدا تووشی شکستهات، بەدەستهێنانی جامی ئەی ئێف کەپ بۆی دەبێتە دەرچەی سەرەتای دەرچوون لە تەنگژە قورسەکانی ئەمساڵی یانەکە، بەهۆی سڕکردنی خاوەنەکەی و دواتر فرۆشتنەوەی یانەکە بەوەبەرهێنەرێکی ئەمریکی کە زۆر پێویستی بەنازناوێک هەیە لە رۆژە سەرەتاکانی کارکردنی لەگەڵ یانەکەیدا. یارییەکانی نێوان هەردوو تیپ لە وەرزی ئەمساڵدا، هەموویان بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە، ئەمەش دەرخەری رادەی توانای پێکهاتەی هەردوو تیپە لە شەڕکردن لەسەر بردنەوە، هەردوو یانە لە یارییەکانی پرێمەرلیگدا ١ - ١ و ٢ - ٢ یەکسانبوون، لە یاری کۆتایی کاراباو کەپیشدا کە مانگی شوباتی ئەمساڵ لەسەر هەمان یاریگە بەڕێوەچوو، یەکلاکردنەوەی براوەی نازناوەکە پێویستی بەلێدانی ٢٢ لێدان لە خاڵی سزاوە هەبوو تا کیپا ئاریزابالاگا دوا لێدانی تیپەکەی لەدەست بدات و بەوەش لیڤەرپوول ببێتە براوەی نازناوەکە. پێکهاتەی هەردوو تیپ، تۆکمە و تووند و پڕ ئەستێرەیە، بەڵام هەردوو تیپ بۆ یارییەکەی ئەمشەو لە هەمان شوێندا کێشەیان هەیە. هێڵی ناوەڕاست، لە لیڤەرپوول فابینیۆی بەرازیلی دووچاری پێکانبووە و بەشداری ناکات و ئەوەش بەشێکی زۆر لە هێزی ناوەڕاستی بەرگری تیپەکە کەمدەکاتەوە، لە چێڵسی یارینەکردنی کۆڤاسیچ، بەشێکی زۆر لە داهێنان و یاری دروستکردن لە تیپەکەدا ئامادەنابێت. لە مێژووی بەدەستهێنانی نازناوی جامەکەدا، هەردوو تیپ زۆر لەیەکدییەوە نزیکن، لیڤەرپوول ٧ جار و چێڵسیش ٨ جار نازناوەکەیان بەدەستهێناوە. ئەگەر دوا نازناوی بەدەستهاتووی جامەکە لەلایەن چێڵسییەوە ساڵی ٢٠١٨ بێت، ئەوا لیڤەرپوول ساڵانێکی زۆر زیاترە دەستی بەو نازناوە نەگەیشتووە و دوایین جامی ئەی ئێف کەپی بەدەستهاتوو لەلایەن لیڤەرپوولەوە، بۆ ساڵی ٢٠٠٦ دەگەڕێتەوە.", "summary": "یاری کۆتایی ژمارە ١٤١ی جامی ئەی ئێف کەپی ئینگلتەرا، ئەمڕۆ چێڵسی و لیڤەرپوول لە یاریگەی وێمبڵی لە لەندەن کۆدەکاتەوە. هەردوو یانە بە دوو مەبەستی جیاوازەوە کار بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامەکە دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/140520223", "category": "sports", "summary_length": 194, "article_length": 1878, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 850}, {"article": "یۆفا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد رۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆدەبێتەوە و خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەکە دیاریکردنی چارەنووسی ئەو یارییانە یەکلادەکاتەوە کە لە قۆناخی ١٦ی چامپیۆنزلیگ ماون، هەروەها یارییەکان یۆرۆلیگ. پێشتر بڕیاربوو یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا ئەنجام بدرێت، یاری کۆتایی یۆرۆلیگیش لە گدانسکی پۆڵەندی ئەنجام بدرێت، بەڵام یۆفا مانگی پێشوو رایگەیاند چەند پێشنیازێک تاوتوێدەکات بۆ تەواوکردنی پاڵەوانیەتییەکان و گۆڕینی یاریگەکانی یاری کۆتایی. ئەوەی سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەدەن لەسەر بڕیارەکانی تەواوکردنی چامپیۆنزلیگ ئەوەیە کە هەموو یارییەکان لە یەک شوێن بکرێن لە قۆناخی هەشت بەدواوە و یارییەکانی چوون و هاتن نەبن و تەنیا یەک یاری بن. لە هەمان کۆبوونەوەدا یۆفا هەروەها باس لە چارەنووسی خشتەی یۆرۆی ٢٠٢٠ دەکات کە دواخرا بۆ هاوینی ٢٠٢١، ئەمە جیا لە وادەی ئەنجامدانی یارییەکانی قۆناخی کۆتایی گەیشتن بە یۆرۆ کە بڕیاربوو مانگی مارسی رابردوو ئەنجام بدرێت. یارییەکانی یۆرۆی داهاتوو بەبەشداری ٢٤ هەڵبژاردە و لە ١٢ شاری جیاوازی ئەوروپی بەڕێوەدەچن.", "summary": "فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یۆفا، ئاشکرایکرد لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا بڕیار لە چارەنووسی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەدات کە لە مانگی مارسی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە راوەستاوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1106202013", "category": "sports", "summary_length": 205, "article_length": 1010, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 452}, {"article": "یەکەم یاریی ئەمڕۆ لەسەر یاریگەی بێرنلی دەبێت، کە کاژێر ١٤: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات. نیوکاسڵ کە خاوەنی ٢٩ خاڵە و لە پلەی حەڤدەمی ریزبەندییدایە، زۆر پێویستی بە بردنەوەی ٣ خاڵی ئەم یارییەیە، چونکە زۆر نزیکە لە ناوچەی مەترسی. لیستەر سیتیی سێیەمی ریزبەندیی دەبێتە میوانی وێستهامی شەشەم، کە هەردوو یانە پێویستییان بە بردنەوەیە، خاوەن یاریگە بۆ ئەوەی پێش چێڵسی و لیڤەرپوول بکەوێتەوە و بگەڕێتەوە نێو بیگ فۆڕ، تیپی میوانیش بۆ ئەوەی پارێزگاری لە شوێنی خۆی لەنێو چوار گەورەکەدا بپارێزێت. یاری لووتکە لە سەر یاریگەی تۆتێنهام دەبێت، کە پێشوازی لە مانچێستەر یونایتد دەکات. مان یونایتد دڵخۆشە بە دۆڕانی هاوشارەکەی، کە مانچێستەر سیتی بەرامبەر لیدز ٣ خاڵی لەدەستدا و مان یو بە وەرگرتنی ٣ خاڵ لە تیپەکەی مۆرینیۆ جیاوازی نێوان خۆی و مان سیتی بۆ ١١ خاڵ کەمدەکاتەوە. تۆتێنهامی حەوتەمی ریزبەندیی، ئاستی لە هەڵبەز و دابەزدایە، یارییەک دەباتەوە، یەکێک یەکسان دەبێت و دواتر دەدۆڕێت، بەڵام مۆرینیۆ و یاریزانەکانی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبێنن و هیواکانیان بهێڵنەوە بۆ رکابەریکردن لەسەر بیگ فۆڕ، یان بەلای کەمەوە بۆ ئەوەی بگەنە پاڵەوانێتییەکی ئەوروپا. تۆتێنهام - مانچێستەر یونایتد ١٨: ٣٠ لە قۆناخی یەکەمدا تۆتێنهام ٦ - ١ لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە، بەڵام بارودۆخی هەردوو یانەکە ئێستا زۆر جیاوازە، تۆتێنهام خراپتر و مان یونایتدیش باشترە لەو کات. هەردوو یانە لە پرێمەرلیگدا ٥٧ جار رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، کە شایتانە سوورەکان باڵادەستبوونە و لە ٣٥ یارییدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، تۆتێنهام تەنیا ١٠ جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە ١٢ یارییشدا یەکسانبوونە. مانچێستەر یونایتد ٩٥ گۆڵی لە تۆتێنهام کردووە و لەندەنییەکانیش ٥٦ جار تۆڕی شەیتانە سوورەکانیان هەژاندووە. وێستهام - لیستەر سیتی ١٦: ٠٥ تۆتێنهام - مانچێستەر یونایتد ١٨: ٣٠ شیفێڵد یونایتد - ئارسیناڵ ٢١: ٠٠", "summary": "ئەمڕۆ ٤ یاری دیکە لە گەڕی ٣١ ـی پرێمەرلیگ بەڕێوەدەچن، تۆتێنهام و مانچێستەر یونایتد یاریی لووتکە دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/110420215", "category": "sports", "summary_length": 102, "article_length": 1705, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 816}, {"article": "میدیای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کۆمان بە پویگی گوتووە لە وەرزی نوێدا لە پلانەکانی مندا نیت، پاشان راهێنەرەکە رایگەیاند، بەو یاریزانەی گوتووە، ئەگەر بچێتە یانەیەکی دیکە هەلی یارییکردنی زیاتر دەبێت، بۆیە داوای لێکردووە بەدوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت. رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە، پویگ متمانەی بە تواناکانی هەیە کە لە بارسێلۆنا سەرکەوتوو دەبێت، بۆیە هیچ نیازی نییە، بەم نزیکانە لە یانەکە بڕوات، سەرەڕای ئەوەی کە کۆمان بڕیاری خۆی ناگۆڕێت. یاریزانە لاوەکە دەیەوێت بمێنێتەوە، لەو خولەکە کەمانەی هەلی یارییکردنی پێدەدرێت، بەباشترین ئاستەوە دەربکەوێت و راهێنەرە هۆڵەندییەکە لەو بڕیارەی پەشیمان بکاتەوە، کە لەبارەی ئەو یاریزانەوە داویەتی. ریکی پویگ، ئەمە جاری یەکەم نییە رووبەڕووی ئەم ئالنگارییە دەبێتەوە، پێشتر پاتریک کلویڤێرت، دەرگای بەڕووی یاریزانەکەدا کردبووە بۆ ئەوەی لە تیپی دووەمی بارسێلۆنا بڕوات. تاوەکو لە کۆتایی ساڵی رابردوودا کلویڤێرت گوتی، باشترین بژاردە لەبەردەم ریکی ئەوەیە بەشێوەی خواستن بڕوات، بەڵام پویگ نەرۆیشت و درێژەی بە یارییکردن لەو تیپەدا تاوەکو ئەو راهێنەرەی پەشیمان کردەوە و بەهۆی ئەو ئاستەی پێشکێشیکرد بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا بانگهێشتکرا.", "summary": "ریکی پویگ، یاریزانی گەنجی یانەی بارسێلۆنا، دەیەوێت رۆناڵد کۆمان پەشیمان بکاتەوە و ئامادەنییە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210920202", "category": "sports", "summary_length": 129, "article_length": 1055, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 489}, {"article": "ماریا دۆلۆرێس ئاڤیێرۆی دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، داوای لە کوڕەکەی کرد جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پۆرتوگالی، کە کریس لەو یانەیە ناسرا و لەوێوە چووە مانچێستەر یونایتد. دایکی رۆناڵدۆ ئەو یانەیەی وڵاتەکەی زۆر خۆشدەوێت، کە کریستیانۆ ساڵی ١٩٩٧ لە تەمەنی ١٢ ساڵی پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد و تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵیدا بەردەوام بوو، بەرلەوەی بچێتە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد، کە ئاڤیرۆ هیواخوازە رۆناڵدۆ جارێکی دیکە درێسی لیشبۆنە لەبەربکاتەوە. دۆلۆرێس ئاڤیێرۆ، لەو بارەیەوە لە لێدوانێکی نوێدا، گوتی \"کاتێک بە رۆناڵدۆ دەڵێم بگەڕێوە لیشبۆنە، پێمدەڵێت با بزانین\". ئەو زیاتر گوتی \"ئەگەر رۆناڵدۆ نەشگەڕێتەوە لیشبۆنە، كريستيانينيۆی نەوەم ئەو کارە دەکات\". دایکی رۆناڵدۆ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە نەوەکەی لە تەمەنی ئێستایدا باشتر لە رۆناڵدۆ یاری دکات، ئەوکاتەی لە تەمەنی ئێستای کوڕیدا بوو، ئەو گوتی \"کاتێک کریستیانۆ لە تەمەنی ئێستای کوڕەکەیدا بوو هیچ راهێنەرێکی نەبوو، بەڵام ئێستا رۆناڵدۆ راهێنەری کوڕەکەیەتی\". دایکی کریس، ئەوەشی ئاشکراکرد کە نەوەکەی هەمیشە بە کریستیانۆ دەڵێت \"ئەگەر بۆ ژیان گەڕاینەوە پۆرتوگال، من بۆ سپۆرتینگ لیشبۆنە یاری دەکەم\". ئاڤیێرۆ، دووپاتیشیکردەوە \"خەونی من ئەوەیە رۆناڵدۆ و کوڕەکەی بە درێسی لیشبۆنەوە ببینم، دەمەوێت ئەوە رووبدات بەرلەوەی بمرم\". سەبارەت بەو راپۆرتە رۆژنامەڤانییانەش، کە لەم هاوینەدا ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد، کە کریستیانۆ نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتییەوە؟ دایکی دۆن گوتی \"کوڕەکەم پێیگوتم، دایکە با ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە نیگەرانت نەکەن، تۆ خەمت نەبێت من دەگەڕێمەوە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد\". لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، خانمە پۆرتوگالییەکە، گوتی \"لەو جوانتر نییە تۆ لەنێو یاریگەیەکدا کە جێگەی ٧٥ هەزار کەس بکاتەوە، هەموویان پێکەوە بە ناوی رۆناڵدۆ هاوار بکەن\". کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەوە ناسراوە کە دایکی خۆی زۆر خۆشدەوێت و لە هەموو شتێک بەقسەی دەکات، لەبەرئەوەی بە هەژاری و نەداری بەخێوی کردووە، ئەوکاتەی باوکی رۆناڵدۆ مردووە. جارێکینا رۆژنامەڤانێک لە کریسی پرسی بۆچی هێشتا دایکت لەگەڵ تۆ دەژیت؟ بۆچی خانوویەکی بۆ ناکڕی؟، رۆناڵدۆ وەڵامی دایەوە و گوتی \"دایکم منی بەخێوکردووە و ژیانی خۆی قوربانی من کردووە، بۆیە ژیانی منیش بۆ ئەوە\". ماریا دۆلۆرێس ئاڤیێرۆ، دایکی رۆناڵدۆ، بۆ کوڕەکەی و خوشک و براکانی هەمیشە وەک دایک و باوک بووە، بەهۆی ئەوەی باوکیان زوو مردووە، ئەو زۆرجار لەگەڵ رۆناڵدۆ ئامادەی بۆنە گرنگەکان دەبێت، هەمیشە دیمەنەکان وانیشاندەدەن کە کریس زۆر رێز لە دایکی دەگرێت و زۆر بایەخی پێدەدات، تەنانەت ئەوکاتەی نەخۆش کەوت رۆناڵدۆ بێدوودڵی گەڕایەوە پۆرتوگال و لە نەخۆشخانە لای مایەوە. رۆناڵدۆ، لە درێژەی وەڵامەکەیدا بۆ رۆژنامەڤانەکە، گوتی \"لەبیرمە ئێمە هیچ پارەمان نەبوو، دایکم بە برسێتی دەچوو دەخەوت بۆ ئەوەی من نان بخۆم\". هەروەها گوتی \"دایکم لە ٧ رۆژی هەفتەدا هەر حەوت رۆژ و شەوەکەیشی کاری دەکرد بۆ بەخێوکردنی ئێمە، ئەو وەک پاککەرەوە کاری کرد بۆ ئەوەی یەکەم پێڵاوی یاریکردنم بۆ بکڕێت، بۆ ئەوەی ببم بە یاریزان\". رۆناڵدۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"هەموو سەرکەوتنەکانی من بەهۆی دایکم بوونە، بۆیە تاوەکو لە ژیاندا مابێت لە تەنیشت منەوە دەبێت و خزمەتی دەکەم، ئەو هەموو شتێکی هەیە، ئەوەی دەتوانم پێیبدەم ماڵ و پەناگەی منە بۆ ئەو، ئەوە باشترین دیاریمە بۆ ئەو\".", "summary": "دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، داوایەک لە کریسی کوڕی دەکات و دەڵێت \"هیوادارم بەرلەوەی بمرم کریستیانۆ ئەو کارە بکات\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/220920218", "category": "sports", "summary_length": 165, "article_length": 2948, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 1426}, {"article": "لەو پێشبڕکێیانەدا، کە لە نامۆر لە بەلجیکا بەڕێوەچوون، پایسکیلسوارە پیاو و خانمەکانی هۆڵەندا بەتەواوی باڵادەست بوون. لەسەر ئاستی پیاوان ڤان دێر پۆل ماوەی پێشبڕکێیەکەی بەر لە هەمووان بڕی، کە ٢٢.٩٩ کیلۆمەتر بوو، وۆت ڤان ئایرت بە پلەی دووەم هات و تۆماس بیدۆکیش پلەی سێیەمی بەرکەوت. لەسەر ئاستی خانمانیش، براند بە ٥٢ خولەک و ٤٧ چرکە ماوەی پێشبڕکێیەکەی بڕی و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کلارا هۆنسنگێر بە جیاوازی ٢٩ چرکە پلەی دووەمی بەدەستهێنا، دینیس بیتسیماش بە جیاوازی ٩ چرکە بە پلەی سێیەم هات.", "summary": "هەردوو پایسکیلسواری هۆڵەندی، ڤان دێر پۆل لەسەر ئاستی پیاوان و لۆسیندا براند لەسەر ئاستی خانمان توانیان پلەی یەکەم لە پێشبڕکێکانی جامی جیهانی سیکلۆ کرۆس بەدەستبێنن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/211220206", "category": "sports", "summary_length": 163, "article_length": 489, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 239}, {"article": "راپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەو یاریزانە بەتەواوی لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی چێڵسی بەرامبەر ٥٤ ملیۆن پاوەند نزیکبووەتەوە، بەڵام گفتوگۆیەکان بەهۆی کۆرۆناوە وەستابوون. رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی دەڵێت، ڤێرنەر دەیەوێت لەگەڵ یانەی چێڵسی یاریی بکات و مانگی داهاتوو بچێتە ئەو یانەیە، بەمەش یاریزانەکە لە کاتی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگدا لەگەڵ لایپزیگ نابێت. یانەی لایپزیگ گەیشتووەتە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، دوای ئەوەی لە تۆتێنهامی بردەوە، چێڵسی لە بەردەم بارودۆخێکی قورسدایە و یاریی چوونی قۆناخی شازدەی لە یاریگەی خۆیدا بە بایرن میونشن دۆڕاندووە. تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی چامپیۆنزلیگ نەدراوە، بەڵام زۆرینەی ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە دوای کۆتاییهاتنی خولە ناوخۆییەکان یارییەکانی دەستپێبکەنەوە.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، تیمۆ ڤێرنەر لەگەڵ یانەی لایپزیگ بەشداری لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگدا ناکات، لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا لە مانگی هەشتی داهاتوودا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/16062020", "category": "sports", "summary_length": 190, "article_length": 708, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 325}, {"article": "یانەی چێڵسی لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، پرۆسەی فرۆشتنی یانەکە کۆتاییهات و سەرمایەدار و وەبەرهێنەری ئەمریکی تۆد بۆیلی یانەکەی کڕییەوە و هەریەکە لە مارک والتەر و هانسیۆرگ فیسی سەرمایەداری سویسری لە کڕینەوەی یانەکەدا هاوبەشی دەکەن. بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان یانە ئینگلیزییەکە بەرامبەر ٤.٢٥ ملیار پاوەند پرۆسەی کڕینەوەی تەواو بووە. کڕینەوەی یانەی چێڵسی بەمشێوەیەیە ٢.٥ ملیار پاوەند بۆ کڕینەوەی پشکەکانی یانەکەیە، ١.٧٥ ملیار پاوەند تەرخاندەکرێت بۆ وەبەرهێنان لە یانەکەدا، لە یاریگە، ئەکادیمیا، تیپی خانمان و سەرجەم سێکتەرەکانی دیکەی یانەکە. تۆد بۆیلی، خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی بەکڕینەوەی یانەکە لەلایەن بۆیلی و هاوبەشەکانی سەردەمی رۆمان ئەبرامۆڤیچ، ملیاردێری بەنێوبانگی رووسی لە یانەی چێڵسی کۆتاییهات، کە ماوەی ١٩ ساڵ خاوەنی یانەکە بوو و گۆڕانکاری گەورە لەسەردەمی ئەودا لە یانە ئینگلیزییەکەدا روویدا. لەسەردەمی ئەبرامۆڤیچ چێڵسی ژمارەیەکی زۆر نازناوی جیاوازی بردەوە، بەمشێوەیە. ٣ نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان دوای هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، حکومەتی بەریتانیا دەستی بەسەر سامانی رۆمان ئەبرامۆڤیچ، خاوەنی یانەی چێڵسیدا گرت، ئەویش بەناچاری بڕیاریدا دەستبەرداری یانەکە ببێت، چەندین کەسایەتی لەسەر ئاستی جیهان رکابەرییان لەسەر کڕینەوەی یانەکە دەکرد، کە یەکێکیان کوردی باکووری کوردستان بەناوی موحسین بایراک، بەڵام لە کۆتاییدا تۆد بۆیلی و هاوبەشەکانی لە کڕینەوەی یانەکەدا سەرکەوتوو بوون. تۆد بۆیلی ملیاردێرێکی بەنێوبانگی ئەمریکییە، داهاتەکەی دەگاتە ٤.٥ ملیار دۆلار، هاوبەشی لە یانەی لۆس ئانجلێس دۆدجێرسی یاریی بەیسبۆڵی ئەمریکی هەیە و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزە لەسەر ئاستی ئەمریکا.", "summary": "بەشێوەیەکی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی فرۆشرا و لەلایەن سەرمایەدارێکی بەنێوبانگی ئەمریکی کڕدرایەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/07052022", "category": "sports", "summary_length": 98, "article_length": 1538, "summary_token_count": 45, "article_token_count": 689}, {"article": "میدیای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت چەند رۆژی داهاتوو، وادەی بەڕێوەچوونی یاریی کلاسیکۆی نێوان هەردوو رکابەرەکەی ئیسپانیا، لە گەڕی حەوتەمی لالیگا ئاشکرابکرێت. بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، نزیکترین بژاردە بۆ ئەنجامدانی یارییەکە رۆژی ٢٤ ـی ئەم مانگەیە، کە ئەگەری هەیە یارییەکە کاژێر ١٣: ٠٠ یان ١٦: ٠٠ بەڕێوەبچێت. بەپێی رۆژنامەکە، بەڕێوەچوونی یارییەکە لەو کاتەی رۆژدا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا دەیەوێت هاندەرانی خولەکە لە کیشوەری ئاسیاش بتوانن یارییەکە ببینن و لە رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە بێبەش نەبن. کلاسیکۆی یەکەمی نێوان هەردوو یانە ئەگەر لە رۆژدا ئەنجامدرا، بەدڵنیاییەوە کلاسیکۆی دووەم کاتەکەی دەخرێتە شەو. وەرزی رابردوو کلاسیکۆی یەکەمی نێوان هەردوو یانە بڕیاربوو لە کاژێر ١٣: ٠٠ لە یاریگەی کامپ نو بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی کەتەلۆنیاوە یارییەکە لە مانگی ١٠ ـەوە بۆ مانگی ١٢ دواخرا. لە ئەگەری بەڕێوەچوونی یارییەکە لەو کاتەدا، ئەمە نابێتە یەکەم یاریی کە لە رۆژدا بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٧، یاریی کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانە کە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرا، کاژێر ١٥: ٠٠ ئەنجامدرا و لە یارییەکەدا یانەی بارسێلۆنا بە ٣ - ٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا. هەردوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا، لە مێژووی لالیگادا ١٨٠ یارییان بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، ریال مەدرید لە ٧٣ یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ٧٢ یاریی لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتاییهاتووە، ٣٥ جار یارییەکانیان بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، هۆکاری ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە کاتێکی نزیکی رۆژدا ئاشکرادەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/111020201", "category": "sports", "summary_length": 146, "article_length": 1347, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 641}, {"article": "فلیک دوای ئەو بردنەوە گەورەیەی لە یەکەم یاریی بوندێسلیگادا بەرامبەر شالکە بەدەستیانهێنا گوتی، ئەوە شتێکە بەتەواوی لێی تێناگەن، بەڵام ئەوان بڕیار نادەن و خەڵکی دیکە بڕیار دەدەن، لەکاتێکدا بەرپرسانی ئەڵمانیا ئەو وڵاتانەی لەنێو لیستی مەترسیدار داناوە بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا. راهێنەری یانەی بایرن میونشن زیاتر گوتی، ئەوان ئەو وڵاتەیان بۆ ئەنجامدانی یارییەکە دەستنیشان نەکردووە و لە دەستی ئەوان دا نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەچنە بودابێست و ئەوە ئامانجی یەکەمیانە. رۆژی پێنجشەممە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا، لەنێوان هەردوو یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و سێڤییای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بەڕێوەدەچێت. پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندبوو، لە یارییەکەدا رێگە بە ئامادەبوونی ٣٠ % هاندەران دەدەن، کە ئەمە دەبێتە یەکەم یاریی یوێفا کە بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. یانەی بایرن میونشن لە پێشهاتێکی سەرنجڕاکێشدا، بڕیارییداوە سبەی و دووسبەی، لە یاریگەی ئالیانز ئارێنا، بەشێوەیەکی بێبەرامبەر پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ ئەو هاندەرانەی بکات، کە بۆ هاندانی یانەکە دەچنە هەنگاریا.", "summary": "هانز فلیک، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، نیگەرانی خۆی لە دەستنیشانکردنی بودابێستی پایتەختی هەنگاریا پێشاندا، بۆ ئەنجامدانی یاریی جامی سوپەری ئەوروپا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1909202010", "category": "sports", "summary_length": 157, "article_length": 1044, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 471}, {"article": "ئیتالییەکان کە لە ٤ یاری رابردوودا تەنیا سەرکەوتنێکیان هەیە، ئەمڕۆ بێجگە لە بردنەوە هیچ رێگەیەکی دیکەیان لەپێش نییە بۆ ئەوەی هیواکانیان بۆ سەرکەوتن لەم قۆناخە بهێڵنەوە. ئیتالییەکان لە دوایین ٢٠ یارییاندا هیچ دۆڕانیان نییە و هەوڵدەدەن ئەمجارەش براوەبن، بەڵام بێگومان ئەرکییان ئاسان نابێت بەرامبەر هەڵبژاردەیەک کە لە پێشەنگی ئەو کۆمەڵە قورسەدایە و لیڤاندۆڤسکیش سەرکردایەتی دەکات و دەتوانێت گۆڵ لە هەر تیپێکی ئەم جیهانە بکات، بێجگە لەوەی راهێنەری ئیتالییەکانیش تەنیا لە ماڵەوە دەتوانێت سەرپەرشتی تیپەکەی بکات، کە بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا کەرەنتین کراوە. لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا، کە ئەویش خاوەنی ٥ خاڵە و هێشتا هیوای سەرکەوتنی ماوە، زۆر پێویستی بەوەیە لەنێو یاریگەی یۆهان کرۆیف ئارێنا لە ئەمستردام لە بۆسنە و هێرسک بباتەوە، ئەگەرچی یارینەکردنی دڵی بەرگرییەکەی ڤان دایک کاریگەرییەکی روون و ئاشکرای بەسەر ئاستی تیپەکەیدا دەبێت. هەروەها بۆسنەش کە خاوەنی تەنیا ٢ خاڵە هەوڵدەدات لەم یارییەدا تووشی دۆڕانێکی دیکە نەبێت، چونکە شکستی ئەمڕۆی واتا دابەزین بۆ ئاستی دووەم لە وەرزی داهاتووی نەیشن لیگدا. لە کۆمەڵەی دووەمیشدا رکابەری لە لووتکەدایە، کە هەڵبژاردەی یەکەم لە ریزبەندیی فیفادا، پێویستی بە بردنەوەیە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای میوانی، بۆ ئەوەی سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر بکات، ئەگەرچی هەڵبژاردەی دانیمارک بە بردنەوە لە ئایسلەندا، کە تاوەکو ئێستا هیچ خاڵی نییە، هیوایەک دەهێڵێتەوە و لە دوایین گەڕدا یارییەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەلجیکا دەکات. بەڵام ئینگلتەراش تیپێکی بەهێزە و ئەگەر بتوانێت لە بەلجیکا بباتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە بلیتی سەرکەوتنی ئەوە کۆمەڵەیە مسۆگەر دەکات، بەو پێیەی دوایین یارییەکەی بەرامبەر ئایسلەندای لاواز دەبێت لەسەر خاکی خۆی. هەرچۆنێک بێت لەم دوو کۆمەڵەیدا رکابەری لە ئاستێکی بەرزدایە و هەموو ئەگەرەکان کراوەن. ئەوانەی بە باشی یاری بکەن و دەرفەتەکان بقۆزنەوە ئەوانی دیکە پەشیمان و بێئومێد دەکەن. سلۆڤاکیا - سکۆتلەندا ١٧: ٠٠ مەسەدۆنیای باکوور - ئیستۆنیا ١٧: ٠٠ رووسیای سپی - لیتوانیا ٢٠: ٠٠ ئەلبانیا - کازاخستان ٢٠: ٠٠ هۆڵەندا - بۆسنە و هێرسک ٢٠: ٠٠ دانیمارک - ئایسلەندا ٢٢: ٤٥ نەمسا - ئێرلەندای باکوور ٢٢: ٤٥", "summary": "لە درێژەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپادا، ئەمڕۆ کۆمەڵێک یاری دیکە بەڕێوەدەچن، کە لە کۆمەڵەی یەکەمدا یارییەکی ئاگرین و پڕ لە رکابەری لە نێوان ئیتالیا و پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، کە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەن و لەوانەیە ئەنجامی یەری ئەمڕۆیان، کە لەسەر خاکی ئیتالییەکان بەڕێوەدەچێت لەوانەیە تا راددەیەک یەکلاکەرەوە بێت، بەتایبەتیش ئەگەر لیڤاندۆڤێسکی و هاوڕێکانی بتوانن ٣ خاڵی یارییەکە بکەنە بەشی خۆیان، ئەوکات ئەوان شوێنپێی خۆیان لە پێشەنگی قاییم دەکەن و کوڕانی مانچینی بەتەواوی بێئومێد دەبن و یاری داهاتوویان بەرامبەر بۆسنە هیچ مانایەکی نامێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/151120203", "category": "sports", "summary_length": 555, "article_length": 1949, "summary_token_count": 257, "article_token_count": 910}, {"article": "بڕگەی ناکۆکی بەرژەوەندییەکان هۆکاری گەورەترین مشتومڕبوو لە یاساکانی نوێی هەڵبژاردن، چونکە زۆربەی ئەندامانی دەستەی گشتی هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕگەیەی سیستەمی نوێیان رەتکردەوە، کە دژی یاساکانی ئەخلاقی فیفایە، کە رێگە نادات کەسێک لە یەککاتدا دوو پۆستی هەبێت و سزایەکی توندیش بۆ سەرپێچیکاران هەیە، واتا لە کاتی پێشێلکردنی ئەو مەرجەدا فیدراسیۆنی ئەو وڵاتە سزادەدرێت، کە لەنێو سزاکاندا راگرتن و بێبەشکردن لە بەشداریکردن لە چالاکییە وەرزشییە نێوەدەوڵەتییەکاندا هەیە. ئەنجوومەنی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، دەنگی لەسەر ئەو یاسا نوێیە دا و بڕگەی ناکۆکی بەرژەوەندییەکان هەڵوەشایەوە، دوای ئەوەی بە کۆی دەنگ لەلایەن ئامادەبووانەوە پەسەندکرا، بەمەش عێراق لە مەترسی سزاکانی فیفا رزگاری بوو. سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فیدراسیۆنی ئاسیا و سەرۆکی دەستەی کاتیی فیدراسیۆنەکە و ٥١ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی بەڕێوەچوو. فیفا پێشتر هۆشداری ئەوەی دابووە عێراق ئەگەر دەنگ بە یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق نەدرێت ئەگەری دەرکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر دێتە ئاراوە\". ئەحمەد کۆچەر، ئەندامی دەستەی کاتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاندبوو کە نوێنەری فیفا، کەریم حەیدەر لە میانەی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا هۆشداری ئەوەی داوە کە دەنگنەدان لەسەر یاسای ئێستای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ناوخۆ، عێراق رووبەڕووی سزا نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە، کە لەوانەیە بگاتە سڕکردن، راگرتن و دەرکردن لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ ـی قەتەر.", "summary": "ئەنجوومەنی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، دەنگی دایە سیستمێکی نوێی ناوخۆیی بۆ هەڵبژاردنەکانی، کە بڕیارە لە ٣٠ ـی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێن، بەمەش مەترسی سڕکردن و دەرکردن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لەسەر هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق نەما.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050420214", "category": "sports", "summary_length": 240, "article_length": 1454, "summary_token_count": 114, "article_token_count": 667}, {"article": "ئەگەرچی لەم هاوینەدا ئێمباپێ بەئاشکرا داوای لە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کرد کە رێگەی پێبدەن بڕاوتە ریال مەدرید و بەرپرسانی ئەو یانەیەش بەفەرمی لەسەر ئەو پرسە دانوستاندنیان لەگەڵ یانەی پاریسی کرد، بەڵام دەرئەنجام یاریزانەکە لە یانەی خۆی مایەوە. میدیاکان دواتر باسیان لەوە دەکرد کە هاوینی داهاتوو یاریزانەکە بەبێ بەرامبەر دەچێتە ریال مەدرید، بەڵام دایکی ئێمباپێ جارێکی دیکە گومانەکانی هێنایەوە ئاراوە، دوای ئەوەی ریاگەیاند \"کوڕەکەی لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە\"، بەڵام بەگوێرەی هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان کیلیان ئێمباپێ هێشتا سوورە لەسەر رۆیشتن بۆ یانەی ریال مەدرید. ئەو سەرچاوانە دووپاتیدەکەنەوە کە ئێمباپێ لە کاتی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە نەیشنلیگ قسەی لەگەڵ کەریم بنزیما کردووە و پێیگوتووە \"هێشتا ئارەزووی چوونە ریزەکانی ریال مەدریدم هەیە، دەمەوێت لە سەرەتای ساڵی نوێوە رۆیشتنم بۆ ریزەکانی ریال مەدرید یەکلابکرێتەوە، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بەبێ کێشە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی شاهانەوە بکەم\". لەوەتەی لە یۆرۆی ٢٠٢٠ ـدا کەریم بنزیما گەڕاوەتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا، پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێزی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ دروستکردووە، تەنانەت هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، بنزیمای بەوە راسپاردووە کە وا لە ئێمباپێ بکات لە بەڵێنەکەی پاشگەز نەبێتەوە، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ببێتە یاریزانی ریال مەدرید. لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ، ئاشکرایانکردووە کە ئێمباپێ زۆر حەزدەکات فێری زمانی عەرەبی ببێت، دەشڵێن \"ئێمباپێ لە دەرەوەی یاریگەدا ئارەزووی ئەوە دەکات فێری زۆرترین زمان ببێت\". بەر لە دوو رۆژ، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرنسی، لە هەڤپەیڤینێکدا گوتی \"ئێمباپێ زۆر بەباشی بە زمانی ئیسپانی قسەدەکات\". بەگوێرەی ئەو سەرچاوە رۆژنامەڤانییانە، ئەمجارە ئێمباپێ لە پلانیدایە فێری هەردوو زمانی عەرەبی و رووسی ببێت\"، ئەمە لە کاتێکدایە کە فایزە ئەلعەماری خاوەنی وڵاتینامەی فەرەنسییە، بەڵام بەڕەچەڵەک جەزائیرییە. ماوەی گرێبەستەکەی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت، کە مشتومڕێکی زۆر لەبارەی داهاتووی لە ئارادایە و هێشتا نازانرێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکەی نوێ دەکاتەوە یان دەچێتە ریال مەدرید. کیلیان ئێمباپێ، بەر لە چەند رۆژێک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی، باسی یانەی ریال مەدرید و هەوڵەکانی ئەو یانەیە بۆ گواستنەوەی کرد و رایگەیاند \"کاتێک دەڵێم دەمەوێت بڕۆم، من باسی ریال مەدرید ناکەم، ریال دەستەوارەی پێشکێشکرد، وامزانی کاتی من لە پاریس تەواوبوو، رۆیشتن هەنگاوێکی لۆژیکی داهاتووە، بەڵام ئەمە رووینەدا\". ەستێرە فەرەنسییەکە لەو هەڤەیڤینەدا، زیاتر گوتی \"من بەو قسەیە تووڕەبووم کە گوتیان ئێمباپێ لە دوایین ساتی بازاڕی گواستنەوەدا یانیش لە هەفتەی کۆتاییدا داوای رۆیشتنی کردووە، چونکە من لە مانگی حەوتدا ئەو داوایەم لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد\". ئێمباپێ لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا ناوی بە یانەی ریال مەدریدەوە بەسترابوو، یانە ئیسپانییەکە زۆر هەوڵیدا هاوتا فەرەنسییەکەی رازیبکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری کیلیان ببێت، بەڵام پاریس هەموو دەستەوارەیەکی رەتکردەوە.", "summary": "کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، حەزی خۆی بۆ چوونە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووپاتدەکاتەوە، چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانیش ئاشکرایانکرد کە ئەستێرەی فەرەنسی دەیەوێت خۆی فێری زمانی عەرەبی بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/121020212", "category": "sports", "summary_length": 222, "article_length": 2902, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 1311}, {"article": "لە یارییەکی دواخراوی گەڕی ١٩ ـی پرێمەرلیگدا، لیڤەرپوول لەسەر یاریگەی ئانفێڵد میوانداری لیدز یونایتدی کرد و ٦ - ٠ لێیبردەوە. محەممەد سەڵاح لە خولەکی ١٥ لە رێگەی لێدانی سزاوە رێدز بە گۆڵێک پێشخست. دوای ١٥ خولەکی دیکە، جویل ماتیپ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد، ئینجا دوای ٥ خولەکی دیکەش، جارێکی دیکە محەممەد سەڵاح لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد. نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی لیڤەرپوول بە ٣ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات. لە نیوەی دووەمدا یارییەکە تاوەکو ١٠ خولەک بەر لە فیکەی کۆتایی وەکخۆی مایەوە، بەڵام سادیۆ مانێی سەنیگالی لە خولەکی ٨٠ گۆڵی چوارەمی بۆ رێدز تۆمارکرد و هەمان یاریزان لە دوایین خولەکدا گۆڵی پێنجەمیشی بۆ تیپەکەی یۆرگن کڵۆپ تۆمارکرد. لیڤەرپوول بەوەندە رانەوەستا و لە خولەکی ٣ ـی زیادکراودا، ڤیرجل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی گۆڵی شەشەمیشی تۆمارکرد. بەم ئەنجامە لیڤەرپوولی دووەمی ریزبەندیی پرێمەرلیگ، جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مانچێستەر سیتیی پێشەنگی خولەکە بۆ تەنای ٣ خاڵ کەمکردەوە، کە ئێستا ٦٠ خاڵی هەیە و مان سیتیش خاوەنی ٦٣ خاڵە.", "summary": "یانەی لیڤەرپوول بە نیو دەرزەن گۆڵ لە لیدز یونایتدی بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتیی پێشەنگی پرێمەرلیگ بۆ تەنیا ٣ خاڵ کەمکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/240220222", "category": "sports", "summary_length": 148, "article_length": 986, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 483}, {"article": "ئەمشەو کاژێر ٢١: ٤٥ بە کاتی باشووری کوردستان، هەڵبژاردەی ئەندۆرا لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر میوانداری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکات. میدیای بەریتانیا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کابینەی تایبەت بە پەخشی تەلەڤزیۆنیی یاریگەکە، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی یاریگەکە گڕی گرتووە و دووکەڵێکی رەشی زۆری لێدەردەچێت. ئەگەرچی هیچ دەزگایەکی راگەیاندن باسی لەوە نەکردووە کە ئاگرەکە زیانی گیانی لێکەوتبێتەوە، بەڵام نیگەرانی ئەوەی ناوەتەوە کە کاریگەری بەسەر ئەنجامدانی یارییەکەوە هەبێت، چونکە ئاگرەکە لە نزیک چیمەنی یاریگەکە بووە، کە چیمەنێکی دەستکردە. بەپێی میدیای بەریتانیا، تیمی ئاگرکوژێنەوە زوو گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەی کوژاندووەتەوە، بەڵام کابینەکە زیانی زۆری پێگەیشتووە و ئەگەری هەیە کاریگەری بەسەر پەخشی یارییەکەوە هەبێت. یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ٣ کاژێر بەر لە ئاگرکەوتنەوەکە، لەو یاریگەیەدا مەشقەکانیان کرد، کە جێگەی تەنیا ٣ هەزار و ٣٠٠ هاندەر دەکاتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیارنییە. یەکێتیی تۆپی پێی ئەندۆرا، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند کە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کاریگەری بەسەر یارییەکەوە نابێت و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت. تیمێک لە ناوبژیوانانی ئافرەت ئەو یارییە بەڕێوەدەبەن، بە سەرۆکایەتی کاترینا مۆنزۆلی خانمە ناوبژیوانی ئۆکراینی، کە تەمەنی ٤٠ ساڵە و پێشتر یاریی نەمسا و دوورگەکانی ڤارۆی بەڕێوەبردووە.", "summary": "میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئاگرێک لە یاریگەی نێودەوڵەتیی ئەندۆرا کەوتەوە، بەرلەوەی ئەو یاریگەیە میوانداری یاریی هەردوو هەڵبژاردەی ئەندۆرا و ئینگلتەرا بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/091020212", "category": "sports", "summary_length": 158, "article_length": 1309, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 607}, {"article": "کۆلیبالی لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا دەڵێت، خێزانەکەم زۆر دڵخۆشن لێرە، ئەمە واملێدەکات دڵخۆشبم، نامەوێت کەس بە ناوی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بانگم بکات، یان ئەو نرخەی بەڕێوەبەرەکان بە من دەبەخشن. خاڵیدۆ گوتی، هەموو ئامانجی من ئەوەیە بە رێژەی ١٠٠ % تواناکانم لە یاریگەدا پێشانبدەم، لە جیهانی تۆپی پێدا تۆ نازانیت لەم نزیکانە چی روودەدات. یاریزانە سەنیگالییەکە زیاتر گوتی، هەرگیز لەگەڵ یانەکەی لەبارەی رۆیشتنەوە قسەی نەکرد، پێویستە چارەسەرێکی بدۆزینەوە و دەشیدۆزینەوە، بەڵام هەرگیز لەبارەی بازاری گواستنەوە قسەم نەکردووە، با بزانین سەرۆکی یانەکە چ بڕیارێک دەدات، ئەگەر پێشنیازی نوێکردنەوەیان کرد، ئەوا رێگەم پێدەدات لێرە کاروانی پیشەگەری خۆم کۆتایی پێ بهێنم. کۆلیبالی دەڵێت، هێشتا سێ ساڵم لە گرێبەستەکە ماوە، هێشتا کاتێکی زۆرم لەپێشە، جگە لە ناپۆلی بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەمەوە. لە بارەی مانەوە لە یانەکەدا تاوەکو وازهێنان لە یارییکردن ئەو یاریزانە گوتی، ناڵێم نەخێر، نامەوێت کەس هەڵبخەڵەتێنم، ئێمە دەزانین کارەکانی تۆپی پێ چۆن بەڕێوەدەچن. ئەستێرە سەنیگالییەکە لە کۆتاییدا گوتی، لەوانە بڵێی بۆ هەتا هەتایە لێرە دەمێنمەوە و دوایش بفرۆشرێم، بەڵام بە هاندەران دەڵێم بە رێژەی ٣٠٠ % تواناکانم پێشکێشی ئەم درێسە دەکەم. ئەم قسانەی کۆلیبالی لەکاتێکدایە یانەکانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولیش هەوڵی گواستنەوە بۆ ریزەکانیان دەدەن.", "summary": "خاڵیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری بەتوانای سەنیگال و یانەی ناپۆلی، لەبارەی ئەو دەنگۆیانە قسەدەکات کە باس لە رۆیشتنی دەکەن لە یانەکەی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/110720209", "category": "sports", "summary_length": 127, "article_length": 1232, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 564}, {"article": "رێککەوتنەکە بەجۆرێکە هەردوولا رازیبوون بەشێوەی خواستن ئیمیرسۆن پالمیر ئەم وەرزە بۆ یانەی لیۆن یاریی بکات، هەروەها یانە فەرەنسییەکە لە کۆتایی ماوەی یاریکردنی ناوبراو بەشێوەی خواستن، دەتوانێت بە بەهای ١٢ ملیۆن یۆرۆ یاریزانە بەڕەگەز بەرازیلییەکە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات. بەرلەوەی ئیمیرسۆن بەخواستن پەیوەندی بە یانەی لیۆنەوە بکات، لەلایەن یانەی چێڵسییەوە ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٣ درێژکرایەوە. بەرگریکارە تەمەن ٢٧ ساڵییەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەرزی رابردوو تەنیا لە یەک یاریی لە پرێمەرلیگ بەشداری پێکرا، چونکە هەریەکە لە بێنچێلوێل و مارکۆس ئەلۆنسۆ ئەو دوو بەرگریکارەن کە تۆماس تۆخێلی راهێنەری چێڵسی پشت بە تواناکانیان دەبەستێت. ئیمیرسۆن پالمیر ساڵانە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ وەکو مووچە لە چێڵسی وەردەگرێت.", "summary": "یانەی چێڵسی ئینگلیزی رازیی بوو، بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک رێگە بدات ئیمیرسۆن پالمیری یاریزانی ئیتاڵی پەیوەندی بە یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسییەوە بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1908202111", "category": "sports", "summary_length": 157, "article_length": 721, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 345}, {"article": "خۆسێ مۆرالیس لە خولەکی ٣٠ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی لیڤانتی تۆمار کرد و گێمی یەکەم بە گۆڵێکی بێوەڵام لیڤانتی پێشکەوت. لە گێمی دووەم بەدرێژایی ماوەی یارییەکە ئاتلێتیکۆ پەستانی هێرشکەکانی بۆ سەر گۆڵی تیپی میوان بەردەوام بوو، بە جۆرێک لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە، یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ بەشداریی هێرشەکانی تیپەکەی دەکرد بە ئامانجی یەکسانکردەوەی یارییەکە. بەڵام لە هێرشێکی پێچەوانەدا، خۆرخێ دی فرۆتۆس، توانی لە خولەکی ٩٥ گۆڵی دووەم و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە لەبەرژەوەندی لیڤانتی تۆمار بکات و بووە یەکەم یانەی ئەم وەرزە لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئاتلێتیکۆ سەربکەوێت. لە ماوەی سێ رۆژدا ئەمە دووەمجارە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر یانەی لیڤانتی یاریی دەکات، لە رووبەڕووبوونەوەی پێشووی نێوانیان یەکسانبوون بە گۆڵێکێک بۆ هەر لایەک.", "summary": "یانەی لیڤانتی لە دوای ریال مەدرید بووە دووەم یانەی ئەم وەرزەی لالیگا کە ئاتلێتیکۆ مەدریدی پێشەنگی خولەکە تووشی شکست بکات، دوای ئەوەی توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەسەریدا سەربکەوێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2002202112", "category": "sports", "summary_length": 177, "article_length": 756, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 357}, {"article": "بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دوای دۆڕانی بارسا بە بایرن میونشن لە یەکەم گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا، بە ٣ گۆڵی بێبەرامبەر و لەنێو کامپ نودا، نێوماڵی ئەو یانەیە تووشی بیسەروبەرییەکی زۆر بووە. وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، لە دوای یارییەکە، کە بارسا بە ئاستێکی زۆر خراپ دەرکەوت، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە زۆر تووڕە بووە، کاتێک بینیویەتی تیپەکەی تووشی داڕووخان بووە، تیپێکی بێ رۆح و بێ گیانە. لاپۆرتا لە دوای یارییەکە چووەتە ژووری جلگۆڕینی یانەکەی و بە تووڕەیی قسەی لەگەڵ رۆناڵد کۆمانی راهێنەر کردووە و پێیگوتووە \"تۆ بەرپرسی یەکەمی لەم بارودۆخە خراپە، چۆن دەبێت بارسێلۆنا وەک تیپێکی بچووک دەربکەوێت\". بەپێی ئەو سەرچاوانە، خوان لاپۆرتا ٣ یاری دیکە بە دەرفەت داوەتە کۆمان بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە خراپە بگۆڕێت و پێیگوتووە \"ئاست و ئەنجامەکانت لە ٣ یاریی داهاتوودا داهاتووت دیاری دەکەن\". خوان لاپۆرتا کاتێک گەڕایەوە سەرۆکایەتی بارسێلۆنا، متمانەی ئەوەی بەخۆی بوو کە سەرەڕای خراپی بارودۆخی دارایی یانەکە، دەتوانێت تیپێکی گەورە و بەهێز دروستبکاتەوە، تەنانەت دوای ئەوەی رێگەی بە لیۆنێل مێسیش دا لە یانەکەی بڕوات، متمانەی ئەوەی بەخۆی بوو کە یاریزانەکانی دەتوانن تیپێکی بەهێزی بێ لیۆ دروستبکەن، کەچی لە یەکەم تاقیکردنەوەی راستەقینەدا دەرکەوت کە بارسا بەبێ مێسی تیپێکی ئاساییە، خودی راهێنەر و یاریزانانی بارساش دوای یارییەکە دانیان بەوەدا نا کە تیپەکەیان بیری مێسی دەکات و ئەوان بەبێ مێسی ناتوانن تیپێکی بەهێزبن. هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، باس لەوە دەکەن کە لاپۆرتا زۆر تووڕەیە و لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی یانەکەی کۆدەبێتەوە و لەوانەیە هەندێک بڕیاری خێرا و بەپەلە بدات، کە لەوانەیە یەکێکیان دوورخستنەوەی رۆناڵد کۆمانی راهێنەر بێت، ئەگەرچی کۆمان لەدوای یارییەکە رەتیکردەوە کە کێشەی لەگەڵ لاپۆرتا هەبێت.", "summary": "رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لەوە دەکەن کە دۆخی نێوماڵی بارسێلۆنا نزیکە لە تەقینەوە و دەڵێن \"ناکۆکی نێوان سەرۆک و راهێنەری یانەکە گەیشتووەتە لووتکە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/150920218", "category": "sports", "summary_length": 169, "article_length": 1612, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 743}, {"article": "میران خەسرۆ، لەدایکبووی ١٩٨٩ی هەولێرە، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە، لە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان، لاوان و خولی کوردستانی یانەی هەولێر یاریی کردووە، دواتر سەرکەوتووە بۆ ریزی تیپی یەکەمی یانەکە. ئەم یاریزانە لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی گوتی \"یانەی هەولێر واتا شوێنی لەدایکبوونی تواناکانم، هەربۆیە خۆشەویستییەکی زۆرم بۆی هەیە و هاندەرانیش پاڵپشتییەکی گەورەم دەکەن، من گرێبەستم لەگەڵ یانەکە نوێکردەوە بۆ ئەوەی لە خولی عێراقدا یاری لە ریزەکانیدا بکەم\". میران خەسرۆ، لەگەڵ یانەی هەولێردا بەشداری کردووە لە گێڕانی ئاهەنگی بەدەستهێنانی خولی عێراق لە ٢٠١٢ دا، هەروەها بەشداری کردووە لە جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا. خەسرۆ روونیکردەوە \"هەموو هەوڵێکم پێشاندانی ئاستێکی بەرزە، ئێمە ئەمساڵ پێکهاتەکەمان لاوە، یانەی هەولێر هەمیشە ناوێکی گەورە و ژمارەیەکی قورسە لە عێراق\". میران خەسرۆ، وەرزێک یاری بۆ یانەی شورتە کردووە، هەروەها وەک یاریزانی پیشەگەریش لە ریزی یانەی سۆحاری عومانی یاریکردووە، هەروەها یەکێکە لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی کوردستان، وەرزێکیش لە ریزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاری کردووە.", "summary": "میران خەسرۆ، ئەستێرەی یانەی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە تۆڕیی میدیایی رووداو راگەیاند، گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر نوێکردەوە بۆ یارییکردن لە وەرزی نوێی خولی عێراق.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/200720206", "category": "sports", "summary_length": 168, "article_length": 996, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 453}, {"article": "هەڵبژاردەی عێراق لە شەشەم یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵەی سێیەم رووبەڕووی هەڵبژاردەی کەمبۆدیا بووەوە. عێراق هەر لە سەرەتاوە یارییەکەی بۆ خۆی ئاسان کرد، دوای ئەوەی لە خولەکی یەکەمی یارییەکە موهەند عەلی گۆڵی پێشکەوتنی عێراقی تۆمار کرد. جارێکی دیکە هێرشبەرانی عێراق بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنەکەیان، دەستیان بە هەژاندنی تۆڕی کەمبۆدیا کردەوە، ئەوەبوو لە خولەکی ٢٣ بەشار رەسەن، گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، هەر بەمەشەوە نەوەستان و دوای تێپەڕبوونی چوار خولەک بەسەر گۆڵی دوووەم، ئەمجارەیان عەلی عەدنان ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد. گێمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی عێراق کۆتاییهات. گێمی دووەم هەڵبژاردەی کەمبۆدیا لە تۆمارکردنی گۆڵ دەستپێشخەری کرد و خولەکی ٥٤ لە رێگەی سیۆی ڤاسیل گۆڵێکی تۆمار کرد، بەڵام هەڵبژاردەی عێراق لە گۆڵکردن نەوەستا و لە خولەکی ٩٤ی کاتی زیادکراوی یارییەکە سەفا هادی گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و بە ئەنجامی ٤ - ١، عێراق سێ خاڵی دیکەی بۆ سەر ژمارەی خاڵەکانی زیاد کرد و سەرکەوتنی تۆمار کرد. هەڵبژاردەی عێراق دوای ئەنجامدانی شەش یاریی، توانی لە پێشەنگی ریزبەندی گرووپەکەی پێگەی خۆی قایمتر بکات و کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ١٤ خاڵ، پلەی دووەمیش بۆ بەحرەینە کە توانیویەتی بە شەش یاری، ١٢ خاڵ کۆبکاتەوە. عێراق لە قۆناخی کۆمەڵەکان، تەنیا دوو یاریی ماوە کە ١١ی ئەم مانگە بەرامبەر هۆنگکۆنگ یاریی دەکات. دوایین رووبەڕووبوونەوەشی لە ١٥ی ئەم مانگەیە بەرامبەر ئێران لە وڵاتی ئێران ئەو یارییە ئەنجام دەدرێت.", "summary": "لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئاسیا و مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامێکی گەورە بەسەر کەمبۆدیادا سەرکەوت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/070620218", "category": "sports", "summary_length": 124, "article_length": 1348, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 643}, {"article": "حکومەتی بەریتانیا لە مانگی ١٢ ـی رابردووەوە قەدەخەی کردووە هاندەران لە بۆنە وەرزشییەکاندا ئامادەی نێو هۆڵە وەرزشی و یاریگەکان بن لەسەرانسەری ئینگلتەرادا، بەڵام بۆریس جۆنسۆن پلانەکانی لە ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیا ئاشکراکرد بۆ ئەوەی وردە وردە رێنماییەکانی کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرونا لە سەرانسەری وڵاتدا بە یەکسانی کەم بکرێنەوە، نەک لەسەر بنەمای ناوچەیی. لە ١٧ ـی مانگی ئایاری داهاتووەوە، لەو هۆڵە وەرزشییانەی داخراون رێگە دەدرێت هاندەران بە رێژەی ٥٠ % ـی توانای لەخۆگرتنی هۆڵەکە ئامادەبن، یان ١٠٠٠ هاندەر، بەڵام ئەو یاریگانەی کراوەن رێگە دەدرێت هاندەران بە رێژەی ٥٠ % ـی توانای لەخۆگرتنی یاریگاکە ئامادەبن، یان ٤٠٠٠ هاندەر. راپۆرتە رۆژناڤانییەکانی ئینگلتەرا، هەروەها دەڵێن \"ئەو یاریگانەی گەورەن، وەک یاریگەکانی تۆپی پێ، رێگە بە ئامادەبوونی ١٠ هەزار هاندەر دەدرێت، یان رێگە بە جەماوەر دەدرێت بە رێژەی ٢٥ % ـی توانای لەخۆگرتنی یاریگەکە ئامادەبن\". یانەکانی ئینگلتەرا لەوەتەی ساڵی رابردووە لە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتی خۆیان بێبەشکراون، کە فرۆشتنی بلیتی ئامادەبوونی هاندەرانە لە یاریگەکان، ئەمەش زۆربەی یانەکانی خستووەتە نێو قەیرانێکی ئابووری تووندەوە، کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر رێژەی خەرجکردنیان لە بازاڕی گواستنەوەدا هەبووە.", "summary": "یاریگە وەرزشییەکانی بەریتانیا ئامادەکاری دەکەن بۆ دووبارە پێشوازیکردن لە جەماوەر، بەپێی نەخشە رێگایەک کە بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرایکردووە بۆ ئاسانکردن و سنووردارکردنی رێنماییەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230220213", "category": "sports", "summary_length": 226, "article_length": 1124, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 515}, {"article": "شەوی رابردوو ئۆزێل لەگەڵ ئامینە گۆلشەی هاوژینی بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیشتە ئیستەنبووڵ و پێشوازییەکی گەورەی لێکرا، یاریزانەکە بە ملپێچێکی یانەی فێنارباخچێ و بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە دەرکەوت و بە پەرۆشە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکە. فێنارباخچە لە تویتێکدا وێنەکانی ئۆزێلی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: ئۆزێل لە ئیستەنبووڵە. مەسعود ئۆزێل لەکاتی گەیشتنی بۆ ئیستەنبووڵ بە رۆژنامەڤانانی گوت: \" زۆر بە پەرۆشم، چونکە هەمیشە یەکێک بووم لە هاندەرانی فێنارباخچە، خەونە گەورەکەم بووە راستی، زۆر بەپەرۆشم بۆ پۆشینی درێسی فێنارباخچە، هیوادارم زۆر سەرکەوتووبووین لەگەڵ هاوڕێکانم لە تیپەکەدا \". ئۆزێل زیاتر گوتی: \"زۆر پیرۆزبایی لە هاندەران دەکەم، چونکە پاڵپشتیی ئێمەن، جارێکی دیکە زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، هیوادارم رۆژێک بەو ئاستەی لە یاریگەدا پێشکێشی دەکەم، سوپاسی هاندەران بکەم \". ئۆزێلی ٣٢ ساڵ، لەسەرەتای ئەم وەرزەوە لەلایەن میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵەوە پشتگوێخراوە، ماوەیەکی زۆرە ناوی بە یانەی فێنارباخچەوە بەستراوەتەوە و لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئامینە گۆلشەی هاوژینی یانەی فێنارباخچەی هەڵبژارد. ئۆزێل لە ٢٠١٣ ـەوە لە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی یارییدەکات، مووچەیەکی بەرزی لەو یانەیە وەردەگرت کە دەگەیشتە ١٤ ملیۆن یۆرۆ، بۆیە لە کاتی پشتگوێخستنیشی ئامادەنەبوو لە یانەکە بڕوات. پێشتر ئۆزێل لەسەر تویتەر وەڵامی چەند هاندەرێکی خۆی دایەوە و رایگەیاند، ئەگەر بچێتە خولی تورکیا جگە لە یانەی فێنارباخچە بۆ هیچ یانەیەکی دیکە یاریی ناکات. مەسعود ئۆزێل و ئامینە گولشەی هاوژینی پەیوەندییەکی زۆرباشیان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا هەیە، لەکاتی مارەبڕینەکەیاندا ئەردۆغان وەک شایەتحاڵی هاوژینییەکەیان لە رێورەسمەکەدا ئامادەبوو، چوونی یاریزانەکەش بۆ یانە تورکییەکە هەر لەسەر داوای ئەردۆغان و ئامینە بووە.", "summary": "مەسعود ئۆزێل، بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی فێنارباخچەی تورکی لە ئیستەنبووڵە و چەند کاژێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ئەو یانەیە رادەگەیێندرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/180120214", "category": "sports", "summary_length": 150, "article_length": 1602, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 790}, {"article": "لە چەند رۆژی رابردوودا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا زەینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید گوتی، لە ریال مەدرید دڵخۆشم، بەڵام بۆ مانەوە یان رۆیشتنم هیچ شتێک دیارنییە، چونکە لە تۆپی پێدا لە شەو و رۆژێکدا زۆر شت دەگۆڕێت. ئەم لێدوانەی زیدان ترسی خستووەتە دڵی فلۆرێنتینۆ پێرێز و وایکرد لە ئێستاوە قسە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات و رێگربێت لە رۆیشتنی زەینەدین زیدان لە یانە شاهانەکە. رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندوە، پێرێز دەیەوێت زیدان والێبکات تاوەکو کاروانی راهێنەرایەتی و هاوشێوەی ئالێکس فێرگسۆنی مانچێستەر یوناید لە ریال مەدریددا بمێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوە و گفتوگۆکان دەستیپێکردووە، بە جۆرێک پێریز بە زیدانی گوتووە هەرچی تۆ دەتەوێت جێبەجێی دەکەین. پێرێز ترسی لە دووبارە رۆیشتنەوەی زیدان هەیە، کاتێک زیدان لە ساڵی ٢٠١٨ دا دوای ئەوەی چەند نازناوێکی لەگەڵ یانەکەیدا بردەوە یانەکەی جێهێشت، ئەوکات رۆژنامەکانی بەریتانیا کێشە و رۆیشتنی زیزۆیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پێرێز بە قسەی زیدانی نەکردووە. راهێنەرە فەرەنسییەکە پێش رۆیشتنی داوای دیخیا و هازاردی کردبوو، لۆس بلانکۆس هەوڵی گواستنەوەی هەردووکیانی دا، هازارد نەگوازرایەوە و گرێبەستی دیخیاش لە چەند خولەکێکی کەمدا شکستی هێنا، زۆربەی بۆچوونەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەمە هۆکاری ئەوەبووە زیدان بڕیاری رۆیشتن لە ریال مەدرید بدات. دواتر زیدا لە ساڵی ٢٠١٩ دا هاتەوە ریال مەدرید، هازارد هاتە یانەکە و ئێستاش پێرێز بۆ مانەوەی ئەو راهێنەرە دەیەوێت چەند ئەستێرەیەکی بۆ بکڕێت، لە سەروو هەموویانەوە کیلیان ئێمباپێ و پۆل پۆگبا. زیدان کاتێک یاریزان بوو پێنج ساڵی لە ریال مەدریددا بەڕێکرد، دوای وازهێنانیشی دوو ساڵ بووە راهێنەری ریال مەدرید کاستیا، لە ساڵی ٢٠١٤ دا بووە یاریدەدەری کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ئەوکاتی ریال مەدرید و ئێستاش راهێنەری یانەکەیە. لە دەستکەوتیشدا لەم چەند ساڵە کەمەیدا زیدان خاوەنی دوو لالیگا، سێ چامپیۆنزلیگ، دوو سوپەری ئیسپانیا، دوو سوپەری ئەوروپا و دوو جامی جیهانی یانەکانە.", "summary": "فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پلانێکی داناوە بۆ ئەوەی زەینەدین زیدانی راهێنەری یانەکەیان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە یانەکەیاندا بمێنێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210720205", "category": "sports", "summary_length": 149, "article_length": 1756, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 799}, {"article": "میدیای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ریال مەدرید دەستەوارەیەکی پێشکێشی یانەی لازیۆ کردووە بۆ ئەوەی میلینکۆڤیچ ساڤیچ، ئەستێرەی ئەو یانەیە بباتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، دەستەوارەکەی ریال مەدریدیش پێشکێشکردنی بۆرخا مایۆرال، هێرشبەری یانەکە و بڕێک پارەیە. میدیای ئیتالیا دەڵێت، لازیۆ گرنگی بە تواناکانی مایۆرال دەدات کە ئێستا بەشێوەی خواستن بۆ لیڤانتی یارییدەکات، ریال مەدریدیش دەیەوێت سوود لەوە وەربگرێت بۆ ئەوەی ساڤیچ بباتە یانەکەی و هێڵی ناوەڕاستی پێ بەهێزبکات. زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید بە تواناکانی ساڤیچ سەرسامە، دوای ئەوەی زانیی گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا زەحمەتە، بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکاتەوە، بۆ ئەوەش رکابەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەکات، کە ئەویان ماوەیەکی درێژە بیر لە گواستنەوەی ئەستێرە سێربییەکە دەکاتەوە. ساڤیچ لەم وەرزەی سێریا ئەیدا ٦ گۆڵی کردووە و ٧ ئاسیستی هەیە، لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا ئێستا نرخەکەی دەگاتە ٦٤ ملیۆن یۆرۆ.", "summary": "یانەی ریال مەدرید ئیسپانی، پلان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی لازیۆ دادەنێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210720209", "category": "sports", "summary_length": 105, "article_length": 858, "summary_token_count": 47, "article_token_count": 404}, {"article": "ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی بێنێڤێنتۆ و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە. لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ٣٠ رۆبێرتۆ ئینسینی گۆڵەکەی بێنێڤێنتۆی تۆمارکرد. لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٦٠ لۆرێنزۆ ئینسینی گۆڵی یەکسانی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد، حەوت خولەک دوای ئەم گۆڵە ئاندریا پیتانیا گۆڵی دووەم و بردنەوەی ناپۆلی تۆمارکرد. ناپۆلی چوار بردنەوەی هەیە لە پێنج یاریدا و یانەکە خاوەن ١١ خاڵە و لە پلەی دووەمی خولەکەیە، بێنێڤێنتۆش لە پلەی ١٣ یە و شەش خاڵی هەیە.", "summary": "یانەی ناپۆلی چوارەم بردنەوەی لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکرد و ئەمجارە لە یانەی بێنێڤێنتۆی بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/261020205", "category": "sports", "summary_length": 91, "article_length": 483, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 236}, {"article": "فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، داوایان لە سێرخیۆ رامۆس کردوو بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادی ٢٠٢١ ـی تۆکیۆ بکات و ببێتە کاپتنی هەڵبژاردەکە. پێشتر سێرخیۆ رایگەیاندبوو، حەزدەکات بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆدا بکات، ئەگەر پێویست بکات و فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەگەڵ ریال مەدرید رێککەوێت و رێگە بدەن یاریبکات. ئەم ئەرکەی رامۆس زۆر قورس دەبێت، چونکە یاریزانەکە دەبێت ئەمساڵ وەرزێکی چڕوپڕی پڕ یاری بەڕێبکات، دواتر لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەیدا بەشداربێت و لە هاویندا لەگەڵ لارۆخا بەشداری لە یۆرۆدا بکات و دواتریش راستەوخۆ بۆئۆڵیمپیادی تۆکیۆ و لە گەڕانەوەشیدا دەبێت کەمێک پشوو وەربگرێت و بۆ وەرزی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ خۆی ئامادەبکات، ئەمەش بۆ یاریزانێک کە ئەوکات تەمەنی دەبێتە ٣٥ ساڵ کەمێک قورسە. رامۆس پێشتر رایگەیاندووە، دەتوانێت تاوەکو تەمەنی ٤٠ ساڵی بەردەوامبێت لە یاریکردن و لە ریال مەدرید واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵام یانەی ئینتەرمیامی کە دەیڤد بێکهامی هاوڕێی رامۆس سەرۆکی یانەکەیە دەیەوێت ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە بباتە یانەکەی و لە ئەمریکا وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ رابگەیەنێت.", "summary": "سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ دەکات و دەبێتە کاپتنی لارۆخا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/081020204", "category": "sports", "summary_length": 110, "article_length": 1000, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 481}, {"article": "سۆن دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ تۆتێنهام پێشکێشیکرد و سەرکردایەتی کۆریای کرد، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر بە دەنگی رۆژنامەڤانانی کیشوەرەکە بەباشترین یاریزانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پێدرا. ئەستێرەکەی سپێرز، لە پرێمەرلیگدا ئاستێکی ناوازەی پێشکێشکرد و بە هاوبەشی لەگەڵ محەممەد سەڵاح بووە گۆڵکاری پرێمەرلیگ، کە یەکەمجارە لە مێژوودا یاریزانێکی ئاسیا خەڵاتی لاپجینی زێر بۆ گۆڵکاری پرێمەرلیگ بباتەوە. سۆن لەبارەی بردنەوەی خەڵاتەکە دەڵێت \" بردنەوەی ئەم خەڵاتە بۆ من هەمیشە وەک خەونێک بووە، بردنەوەی بۆ من و خێزانەکەم و وڵاتەکەم مانای زۆری هەیە و شەرەفێکی گەورەیە بۆ من. \"", "summary": "سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی کۆریای باشوور و یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای وەرگرت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230520225", "category": "sports", "summary_length": 103, "article_length": 569, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 271}, {"article": "هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئایاکسی هۆڵەندی رێککەوتنیان لەبارەی گرێبەستکردنی یانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ تێن هاگ راگەیاند، بۆ ئەوەی لە سەرەتای وەرزی داهاتووە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد وەربگرێت و جێگەی راڵف رانگنیک بگرێتەوە. تێن هاگ لەبارەی پەیوەندیکردنی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە دەڵێت \" شەرەفێکی گەورەیە کە دەبمە راهێنەری مانچێستەر یونایتد، زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەم ئاڵنگارییە لە داهاتوودا. \" راهێنەرە هۆڵەندییەکە دەڵێت \" مێژووی ئەم یانەیە گەورەیە و جۆش و خرۆشی هاندەرانی دەزانم، زۆر لەسەر ئەوەی یانەکە پێشدەکەوێت و دەتوانێم ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت. \" تێن هاگ زیاتر گوتی \" زۆر قورسە ئایاکس بەجێبهێڵم، دوای ئەو هەموو ساڵە سەرنجڕاکێشەی لێرە بەرێمکرد، هاندەرانی یانەکە دڵنیادەکەمەوە کە هەموو بیرکردنەوەم لای تەواوکردنی ئەم وەرزە دەبێت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنین بەر لەوەی پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بکەم. \" بەپێی راگەیێنراوی یانەی مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئێریک تێن هاگ تاوەکو هاوینی ٢٠٢٥ دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵی چوارەم.", "summary": "ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی ئایاکس ئەمستردام بەشێوەیەکی فەرمی وەک راهێنەری داهاتووی یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ وەرزی داهاتوو دەستنیشانکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210420226", "category": "sports", "summary_length": 140, "article_length": 991, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 471}, {"article": "لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی ٣٢ ـی لالیگا، هەردوو یانە لەسەر یاریگەی رامۆن سانچێز پیزخوان رووبەڕووی یەکبوونەوە و هەردوولا بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسانبوون. لە خولەکی ٢٥ کیکۆ ئۆلیڤاس گۆڵی یەکەمی بۆ ڤایادۆلید تۆمارکرد، گێمی یەکەمی لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات. لە گێمی دووەمدا یانەی سێڤییا هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە چڕکردەوە، لە خولەکی ٨٣ لوکاس ئۆکامبۆس بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ یانە ئەندەلووسییەکە یەکسانکردەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات. دوای ئەم یەکسانبوونە سێڤییا لە پلەی چوارەمی ریزبەندیی خولەکە ٤٩ خاڵی هەیە، ڤایادۆلید ٣٥ خاڵی هەیە و پلەی چواردەیەمی گرتووە.", "summary": "یانەی سێڤییا دوو خاڵی گرنگی لەنێو یاریگەی خۆیدا لەدەستدا، دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی ڤایادۆلید یەکسانبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270620203", "category": "sports", "summary_length": 104, "article_length": 598, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 288}, {"article": "رۆژی هەینی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا سزای ٩ یانە لە کۆی ئەو ١٢ یانانەی بڵاوکردەوە، کە بەشداریکردنی خۆیان لە سوپەرلیگدا راگەیاندبوو، هەروەها دۆسیەی ٣ یانەکەی دیکەش رادەستی لیژنەی تەمبێکاری یۆفا دەکات. یۆفا لە بڵاوکراوەکەی خۆیدا رایگەیاند، سزای لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی، ئارسیناڵ، چێڵسی، تۆتێنهام، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان دەدات بە کەمکردنەوەی ٥ % ـی داهاتەکانیان لەسەر ئاستی ئەوروپا بۆ یەک وەرز. یۆفا هەروەها بڕیاریدا ئەو یانانە ناچاربکرێن نزیکەی ١٥ ملیۆن یۆرۆ بە تۆپی پێی میللی، منداڵ و گەنجان ببەخشن، ئەگەر جارێکی دیکەش لە چامپیۆنزلیگ داببڕێنەوە، هەریەکێکیان بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ سزا دەدرێت. سەبارەت بە یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆسیش، بڕیاردراوە رێکاری تەمبێکارانە لەدژیان جێبەجێبکرێت، لە کاتی تەواوکردنی پڕۆژەی سوپەرلیگ. یۆفا بە دووری نازانێت، ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لە بەشداریکردن لە چامیۆنزلیگ بێبەش بکات، کە هەندێک لە سەرچاوەکانی نزیک لەو دەزگایە دەڵێن \"یۆفا پێشنیاز دەکات ئەو ٣ یانەیە بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ بێبەش بکات\". لە لایەکی دیکەوە هەندێک لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان، باس لەوە دەکەن کە ئەگەر یۆفا بڕیاری دەرکردنی بارسێلۆنا، ریال مەدرید و یوڤێنتوس لە چامپیۆنزلیگ بدات، لە ماوەی وەرزێکدا بڕی ٨٥٠ ملیۆن یۆرۆ لە مافی پەخشی تەلەڤزیۆنی لەدەستدەدات، بۆیە وەک ئەو سەرچاوانە ئاماژەی بۆ دەکەن، زۆر زەحمەتە یۆفا بوێری ئەوەی هەبێت سەرکێشییەکی ئەوەندە مەترسیدار بکات.", "summary": "ئایا یۆفا بوێری ئەوەی هەیە، هەرسێ یانەی بارسێلۆنا، ریال مەدرید و یوڤێنتوس بەهۆی نەکشانەوەیان لە پڕۆژەی سوپەرلیگ سزابدات و لە چامپیۆنزلیگ دەریانبکات؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ئەگەر وەڵامەکەی بەڵێ بێت، خودی یۆفا زیانێکی زۆری بەردەکەوێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/080520215", "category": "sports", "summary_length": 231, "article_length": 1380, "summary_token_count": 117, "article_token_count": 670}, {"article": "ئەو سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەی ئیسپانیا تەئکید دەکاتەوە: \"مارکۆس ئەسێنسیۆ بەتەواویی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و دەتوانێت بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکان بکات، تەنانەت ئەمڕۆش لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی ریال مەدرید بەشیوەی ئاسایی بەرشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی کردووە\". رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن: \"ئەسێنسیۆ دەتوانێ بۆ رووبەرڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی ١٦ ئامادە بێت، هەروەها بەشداریی یارییەکانی لالیگاش دەکات\". لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، ئیدین هازارد دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کرا، قۆناخی مەترسی تێپەڕاند و بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکانی کردووە، هەروەها زیدان بەنیازە لە یارییەکانی لالیگا چەند خولەکێک بەشداری بە هازارد بکات، چونکە نایەوێت ریسک بە پێکانەکەی هازاردەوە بکات و دەیەوێت قۆناخ بە خۆناخ کار لەسەر نەمانی ئاسەواری پێکانەکەی هازارد بکات\". بەر لە دەستپێکی لالیگا، مارکۆس ئەسێنسیۆ تووشی پێکانی بچڕانی بەستەرەکان بوو، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا بەشداریی یارییەکانی ریال مەدریدی نەکردووە. هەروەها هازاردیش لە گەڕی ٢٥ی لالیگا لە پاژنەی پێی تووشی پێکان بوو.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، هەردوو یاریزانی ریال مەدرید، ئیدین هازارد و مارکۆس ئەسێنسیۆ لە پێکانەکانیان بەتەواویی چاکبوونەتەوە و دەتوانن بۆ یارییەکانی ئەم وەرزە ئامادەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1105202016", "category": "sports", "summary_length": 192, "article_length": 988, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 446}, {"article": "لە کەشێکی باراناویدا، لیڤەرپوول بۆ دووەم یاریی لەسەر یەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، درێژەی بە سەرکەوتنەکانیدا و توانی بە سێ گۆڵی سەڵاح و ڤیناڵدۆم بەسەر وێستهام سەربکەوێت. گۆڵەکانی لیڤەرپوول لە خولەکانی ٥٧ - ٦٨ لە ریگەی محەمەد سەلاح تۆمار کرا، گۆڵی سێیەم و کۆتاییش، جۆرجینهۆ ڤیناڵدۆم لە خولەکی ٨٤ تۆماریکرد، یانەی وێستهامیش لە خولەکی ٨٧ لە رێگەی کریس داوسنەوە گۆڵێکیان تۆمار کرد. یانەی وێستهام لە ٨ یاریی رابردوو لە خول و پاڵەوانیتییەکان دووچاری شکست نەبووبوو. سەڵاح ژمارەی گۆڵەکانی بۆ ١٥ گۆڵ بەرزکردەوە و لە پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ دەبینرێت. یانەی لیڤەرپوولیش بە کۆکردنەوەی ٤٠ خاڵ هاتە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزی و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ مانچیستەر سیتی پێشەنگی ریزبەندی بۆ ٤ خاڵ کەمکردەوە", "summary": "لە گەڕی بیستویەکی پرێمەرلیگ یانەی لیڤەرپوول لە یاریگەی ئۆڵۆمپیک ستادیۆم بووە میوانی یانەی وێستهام یونایتد، ئەنجامی یارییەکەش لەبەرژەوەندی یانەی لیڤەرپوول کۆتاییهات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/310120217", "category": "sports", "summary_length": 164, "article_length": 704, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 332}, {"article": "رۆژنامەکانی فەرەنسا ئاشکرایان کرد: \"لە کاتی راهێنانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کیلیان ئیمباپێ لەلایەن ئیدریسا گاناگێی بە تووندی پێ دەنێت بەپێی چەپی ئیمباپێ دەکەوێت، هەر بۆیە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پشکنینی بزیشکی بۆ ئەنجامدراوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاژێری داهاتوودا ئەنجامی پشکنینەکەی ئاشکرا بکرێت\". رۆژنامە فەرەنسییەکە باس لەوە دەکات: \"تاوەکو ئێستا دیار نییە ئیمباپێ ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی پاریس دەبێت بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناخی ١٦ی چامپیۆنزلیگ، یاخود نا، ئەمە لەکاتێکدا تەنیا دوو رۆژی ماوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ\". بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا: \"کاژێر ١٦: ٠٠ی ئێوارە ئیمباپێ گەیشتووەتە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکی لە شاری پاریس، کارمەندانی نەخۆشخانەکە هەستیان بە نیگەرانی کردووە سەبارەت بە قورسی پێکانەکەی یاریزانە تەمەن ٢٣ ساڵانەکەی پاریس سانجێرمان، چونکە کیلیان هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە\". پێکانەکەی ئیمباپێی لەسەر پێی چەپی تووشی بووە، بەڵام بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان، لە پاژنەیدا تووشی هیچ جۆرە شکانێکی ئێسک نەبووە، بڕیارە هەر ئەمشەو ئەنجامی کۆتایی پشنینەکانی ئاشکرا بکرێت. رۆژنامەی لۆپاریزیان باس لەوە دەکات پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە، هیچ مەترسییەکی ئەوتۆ لەسەر پێکانەکەی ئێمباپێ نییە، بەڵام هێشتا ئەگەری بەشداریکردنی لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید یەکلایی نەبووەتەوە.", "summary": "کیلیان ئیمباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لە راهێنانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ زەبرێکی گەورەی بەرکەوت، بەهۆی سەختی ئازارەکەی راهێنانەکانی بەجێهێشت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0703202213", "category": "sports", "summary_length": 147, "article_length": 1270, "summary_token_count": 68, "article_token_count": 579}, {"article": "یانەی ئاریس سالۆنیکای یۆنانی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، موهەند عەلی، هێرشبەری عێراقی بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو و بەو هۆیەوە ماوەیەکی زۆر لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە کە لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت. پێکانی هێرشبەرە عێراقییەکە لە یاریی یانەکەیدا بەرامبەر یانەی ئاپۆلۆن لەکاتێکدایە، لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا یاریزانەکە بەشێوەی خواستن پەیوەندیی بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە کرد، بەڵام نەیتوانی وەک پێویست هاوکاریی یانەکە بکات و دوای ئەنجامدانی چەند یارییەکی کەم تووشی پێکانێکی قورس بوو. پێکانی میمی کێشەی زۆر لە رووی هێرشبەرییەوە بۆ دیک ئادڤۆکات، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دروستدەکات، لەکاتێکدا هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ـدا یارییدەکات و دوو یاریی داهاتووشی بەرامبەر لوبنان و ئیمارات دەبێت، بەڵام میمی ناتوانێت چیدیکە لە پاڵاوتنەکاندا هاوکاریی هەڵبژاردەکە بکات. هەڵبژاردەی عێراق ئێستا لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە، خۆی بۆ یاریی بەرامبەر لوبنان ئامادەدەکات، پاشان بەرامبەر ئیمارات یارییدەکات، بۆ ئەم دوو یارییە جگە لە میمی، هەریەکە لە سەعد ناتق، زرغام ئیسماعیل، رێبین سولاقا، جەستن میرام، فرانس بترس و ئەحمەد ئیبراهیم لەگەڵ هەڵبژاردەکە نین. عێراق لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەم یارییدەکات، لە دوو یارییدا تەنیا یەک خاڵی هەیە و یاریی رابردووشی بە ئەنجامێکی گەورە بە ٣ - ٠ بە ئێران دۆڕاند.", "summary": "هەڵبژاردەی عێراق گورزێکی گەورەی بەرکەوت و یەکێک لە هێرشبەرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەکە، تووشی پێکانێکی قورس بوو و ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/051020212", "category": "sports", "summary_length": 141, "article_length": 1232, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 558}, {"article": "رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت \" سەرەتای دروستبوونی کێشەکە لە ڤرسالیکۆوە دەستیپێکرد، کاتێک لەگەڵ کایل واکەر بەریەککەوتن و وردە وردە بووە هۆکاری ئەوەی گرژییەکە گەورەتربێت، دوای ئەوەش ستیڤان ساڤیچ، بەرگریکاری ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ جاک گرێلیش بەگژیەکدا دەچنەوە و دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئاڵۆزییەکی زۆر لە رێڕەوی گەڕانەوە بۆ ژوورەوە، لەنێوان یاریزانانی هەردوو یانەدا دروستببێت. بەپێی چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەڤانی، پۆلیس لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکات و بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاش داوای لێکۆڵینەوەی ورد دەکەن، سەرەڕای ئەوەی کە پرسەکە لەنێوان هەردوو یانەدا بووە و هاندەران تێیدا بەشدار نەبوون. دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەڵێت \" من ئاگاداری رووداوەکان نیم، لەنێو یاریگە مامەوە و چەپڵەم بۆ هاندەران لێدەدا، کە گەڕامەوە ژوورەوەش کەس لەوێ نەبوو. \" لە یارییەکەشدا گرژییەک لەنێوان یاریزانانی هەردوولادا روویدا و بەو هۆیەوە فیلیپی بەرگریکاری ئاتلێتیکۆ مەدرید بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. پێشتر یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەلایەن یوفاوە سزادرابوو و لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ٥ هەزار کورسیی یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆ بە داخراوی مانەوە و ئەگەری هەیە جارێکی دیکەش یانەکە سزابدرێتەوە، بەتایبەتیش دەکرێت یاریزانەکانی بۆ چەند یارییەک رابگیرێن.", "summary": "شەوی رابردوو دوای کۆتاییهاتنی یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید و مانچێستەر سیتی لە رێڕەوی گەڕانەوە بۆ ژووری جل گۆڕین، شەڕ و ئاژاوە روویدا و ئەگەری هەیە ئاتلێتیکۆ مەدرید سزابدرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1404202211", "category": "sports", "summary_length": 168, "article_length": 1157, "summary_token_count": 86, "article_token_count": 536}, {"article": "خوانما لیۆ، ماوەی ٣٠ ساڵە لەبواری راهێنەری و یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ ١٥ یانەی جیاواز لە کیشوەری ئەوروپا، ئەمریکای باشوور، کۆنکاکاف و ئاسیا کاری راهێنەری کردووە، دوایین پۆستی راهێنەری لەگەڵ یانەی شینجداو هوانجای چینی بوو. دوای دەستبەکاربوونی لە یەکەم لێدوانیدا لیۆ گوتی: \"دڵخۆشم بەوەی پەیوەندیم بە کاستی راهێنەرانی یانەی مان سیتییەوە کرد، من و گواردیۆلا زیاد لە ١٥ ساڵە پەیوەندیی هاوڕێیەتی لەنێوانماندا هەیە، هەروەها زۆر دڵخۆشم کە ئەندامێکی ئەم تیمە بم\". هەروەها لیۆ زیاتر گوتی: \"لە، چەند ساڵەی دواییدا، مان سیتی سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، بەشێوازێک یاریی دەکات کە من پێی ئاشنام و بۆ من پێشبینی کراوە، کە هەمیشە یاریی جوان و چێژبەخش لەم راهێنەرە چاوەڕوان دەکرێت:. خوانما لیۆ لە ماوەی رابردوودا یاریدەدەری خۆرخێ سامپاولی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی چیلی و یانەی سێڤییا بوو. لە ژیانی راهێنەریدا لیۆی تەمەن ٥٤ ساڵ، لەگەڵ چەندین یانە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا یانەکانی ریال سۆسێداد، ئەلمێریا و ئەتلێتیکۆ ناسیۆناڵ هەن. دوایین وێستگەی یاریکردنی گواردیۆلا لەژێر سەرپەرشتی خوانما لیۆ بووە کاتێک لە وەرزی ٢٠٠٥ پەیوەندی بە یانەی دۆرادۆس سینالۆی مەکسیکییەوە کرد کە ئەوکات خوانما راهێنەری یانە مەکسیکییەکە بوو.", "summary": "یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، خوان مانیۆل لیۆی وەکو شوێنگرەوەی میکێل ئارتێتا، دەستنیشانکرد، لە پۆستی یاریدەدەری پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0906202017", "category": "sports", "summary_length": 155, "article_length": 1127, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 514}, {"article": "لیژنەی ناوبژیوانانی چامپیۆنزلیگ بڕیارییدا، ستیفانێ فراپارت، ناوبژیوانی فەرەنسی بە ناوبژیوانی یاریی نێوان هەردوو یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی و دینامۆ کیێڤی ئۆکراینی دیاریی بکات، کە دەبێتە یەکەم خانمە ناوبژیوان لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا یارییەک بەڕێوەببات. فراپارت دیارترین ناوبژیوانە لەسەر ئاستی خانمان و ئەزموونێکی زۆری لە بەڕێوەبردنی یارییەکاندا لەسەر ئاستی فەرەنسا و ئەوروپا هەیە، پێشتر وەک ناوبژیوان یارییەکانی خولی فەرەنسای لە پلە یەک و نایاب بەڕێوەبردووە، دوو وەرز لەمەوبەریش یاریی جامی سوپەری ئەوروپای لەنێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوول و چێڵسی بەڕێوەبرد، کە ئەو کاتەش بووە یەکەم خانمە ناوبژیوان لە مێژوودا ئەو یارییە بەڕێوەببات. لە یارییەکەدا هەریەکە لە هشام زاکرانی، مەهدی رەحمونی، کەریم عابد وەک ناوبژیوانی چوارەم و بێنوا میلۆت وەک ناوبژیوانی ڤار هاوکاریی فراپارت دەکەن. ستیفانێ تەمەنی ٣٦ ساڵە، لە ٢٠٠٩ بووەتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و لەلایەن فیفاوە دانیپێدانراوە، ساڵی ٢٠١١ لە خولی پلە سێی فەرەنسا یەکەم یاریی بەڕێوەبرد، پاشان لە خولی پلە یەک و لیگ وەن یاریی بەڕێوەبردوو و دوای ئەویش بەهۆی ئاستە بەرزەکەی و سەرکەوتنی لە بەڕێوەبردنی یارییەکاندا وەک ناوبژیوانی سەرەکی لە مۆندیالی خانماندا پشتی پێبەسترا و یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی لە نێوان ئەمریکا و هۆڵەندا بەڕێوەبرد. رۆژی چوارشەممە لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، یانەی یوڤێنتوس بەرامبەر یانەی دینامۆ کیێڤی ئۆکراینی یارییدەکات، بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.", "summary": "خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەنگاوێکی گەورە و مێژوویی دەنێت و بۆ یەکەمجار ژنێک دەکاتە ناوبژیوان یارییەکی پاڵەوانێتییەکەدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/01122020", "category": "sports", "summary_length": 125, "article_length": 1360, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 615}, {"article": "لەو پاڵەوانێتییەدا کە لە پۆلەندا بەڕێوەچوو، سانیتا بۆسبۆری خانمە وەرزشوانی ئێرلەندی و پاڵەوانی جیهان مەدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی تاکی خانمان بەدەستهێنا، مەجدلینا لۆپینگی یۆنانیش زیوەکەی بردەوە و برۆنزیش بۆ ئەنیتا کیریۆدی یۆنانی مایەوە. لەسەر ئاستی تیپەکانی ٨ یاریزانیش، تیپی رۆمانیا زێڕەکەی بەدەستهێنا. ئەڵمانیا و هۆڵەنداش دووەم و سێیەم بوون. لەسەر ئاستی تاکیی پیاوان مەدالیای زێڕ بووە بەشی سێفری نیلسینی دانیمارکی، کە توانی بەسەر هەردوو رکابەرەکەی، فێرزکی سیمزکی پۆلەندی و کیتێل بۆرشی نەرویجیدا سەرکەوێت. لە پێشبڕکێی ٨ یاریزانی پیاودا، ئەڵمانییەکان باڵادەست و یەکەم بوون، رۆمانییەکان زیویان لەملکرا و هۆڵەندییەکانیش بە برۆنز رازی بوون.", "summary": "دوای ئەوەی هۆڵەندییەکان لە یەکەم دوو رۆژی پاڵەوانێتی سەوڵلێدانی ئەوروپا دەستیان بەسەر مەدالیاکانی زێڕدا گرت، لە رۆژی سێیەم و کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا مەدالیاکانی زێڕ بوونە بەشی رۆمانیا، ئەڵمانیا، دانیمارک و ئێرلەندا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/121020204", "category": "sports", "summary_length": 215, "article_length": 637, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 306}, {"article": "ئینریکی سیریزۆ، سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، سەبارت بە گەڕانەوەی ئەنتوان گریزمان قسەی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی کردووە و گوتی: \"گریزمان بەشێوەیەکی سەیر یانەکەمانی جێهێشت، بەڵام لەم هاوینە وای نیشاندا، شەیدای گەڕانەوەی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید، هەندێک لە هاندەران هەن کە حەز بە گەڕانەوەی ناکەن، بەڵام ژمارەیەکی زۆریش بە گەڕانەوەی دڵخۆشن. لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگە ئاستێکی نایاب پێشکێش بکات و هەست بکات باشترین تیپی دڵخوازی بەدەستهێناوە\". هەروەها سەرۆکی یانە مەدریدییەکە ئەوەشی گوت: \"ئەو لە هەلومەرجێکی زۆر نایابدا بۆ نێو تیپەکەمان گەڕاوەتەوە، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنیت، کە خواستی گریزمان ئەوەیە بۆ رۆخێبلانکۆس یاریی بکات، دەبێ لەوەش تێبگات، ئەگەر هاندەران بە فیکەکردن وەڵامی گەڕانەوەیان دایەوە، نیگەران نەبێت، چونکە ئێمە هۆکارێک نەبوون، تاوەکو ئەو یانەکەمان جێبهێڵێت، بەڵام لە کۆتاییدا پەرۆشییەکی زۆر لەلایەن گیرزمانەوە هەبوو، بۆ ئەوەی لە بارسێلۆنا یاریی بکات\". رۆژنامە مەدریدییەکە لە سیریزۆ دەپرسێت، ئایا ئەو تیمەی ئێستای ئاتلێکۆ مەدرید باشترینە؟ لە وەڵامدا سەرۆکی ئاتلێتیکۆ گوتی: \"لەسەر کاخەز، گرنگترین پڕۆژەین لەسەر ئاستی کۆکردنەوەی ژمارەیەک ئەستێرەی تۆپی پێ، بەڵام هەموو وەرزێک رووبەڕووی کۆمەڵێک ئالگاری گەورە دەبینەوە\". لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی پاڵەوانی لالیگای وەرزی رابردوو گوتی: \"یەکێک لەو ئامانجانەی کە دەبێت بۆ خۆمانی دابنێین ئەوەیە، لانیکەم بگەینە قۆناخی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، جیهان دەڵێت، دەبێت ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ بەدەستهێنانی هەموو نازناوەکان تێبکۆشێت، چونکە خاوەنی تیپێکی نایابین و راهێنەرێکی گەورە و بەئەزموونمان هەیە کە ١٠ ساڵی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتنی پێبەخشیوین\". گریزمان لە دوایین رۆژی ماوەی مێرکاتۆی هاوینە بەشێوەی خواستن لەگەڵ بژاردەی واژۆکردنی گرێبەست، لە یانەی بارسێلۆناوە گەڕایەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید. ئەمە لەکاتێکدا بەشێوەیەک یانەکەی جێهێشت کە تاوەکو ئێستا هاندەرانی یانە مەدریدییەکە لە ئەنتوان تووڕەن.", "summary": "ئینریکی سیریزۆ سەرۆکی یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید تەئکید دەکاتەوە، ئەستێرەی یانەکەی ئەنتوان گریزمان پێویستە خۆی بۆ کاردانەوەی هاندەران ئامادە بکات و لەو دۆخە تێبگات، ئەگەر هات و هاندەران لەدژی فیکەیان لێدا، یان کاردانەوەی بریندارکەریان لە دژی نواند، دوای تێپەڕینی دوو وەرز لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، رەنگە ئەوە چاوەڕوانکراو بێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/030920218", "category": "sports", "summary_length": 319, "article_length": 1737, "summary_token_count": 150, "article_token_count": 820}, {"article": "ماتیوژ مۆراڤێچکی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لەگەڵ ئێدوارد هێگێر، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا درێسی هەڵبژاردەکانیان گۆڕییەوە، ئەمەش بەر لە یاریی هەردوو هەڵبژاردە کە لە رۆژی دووشەممەی داهاتوودا دەکرێت. درێسی هەردوو هەڵبژاردەکە لەلایەن یاریزانانەوە واژۆیان لەسەر کرابوو، ئەمەش نیسانەی ئەوەیە کە سەرۆکان و سیاسەتمەدارانی ئەوروپا گرنگییەکی زۆر بە یارییەکانی تۆپی پێی وڵاتەکانیان دەدەن بە تایبەت لە پاڵەوانێتییەکی وەک یۆرۆ. رێکەوتی نوێ بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ چییە؟ دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان و بەتایبەتی ئەوروپا، یۆفا بڕیاریدا یۆرۆی ٢٠٢٠ بۆ ساڵێکی تەواو دوابخات و لە بری ئەوەی لەنێوان ١٢ ـی حوزەیران تاوەکو ١٢ ـی تەمموزی ٢٠٢٠ بکرێت، لەنێوان ١١ ـی حوزەیران تاوەکو ١١ ـی تەمموزی ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت. وەک لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە یۆرۆی ٢٠٢٠ بە بەشداری ٢٤ هەڵبژاردەی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و ئەمەش بۆ جاری دووەم دەبێت، لە دوای یۆرۆی ٢٠١٦ ـی فەرەنسا. ئەم ٢٤ تیپە بەسەر ٦ کۆمەڵەدا دابەشکراون، هەر کۆمەڵەیەک ٤ تیپ لەخۆی دەگرێت و یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی ١٦، دواتر باشترین چوار سێیەمی ئەوە ٦ کۆمەڵەیەش دەگەنە قۆناخی ١٦ و یارییەکان بەشێوەی یەکلاکەرەوە بەڕێوەدەچن. یۆرۆی ٢٠٢٠ لە کوێ بەڕێوەدەچێت؟ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢١ لە ١١ شاری ١١ وڵاتی جیاجیای ئەوروپا ئەنجام دەدرێن، کە لە ١٩ ـی ئەیلوولی ٢٠١٤ ناوی شار و وڵاتە میواندارەکان ئاشکراکران. ئەو شارانەش ئەمانەن: کۆپێنهاگن، بوداپێست، ئەمستردام، بوخارێست، گلاسکۆ، سێڤییا، باکۆ، میونشن، رۆما، سان پێترسبورگ و لەندەن. بۆچی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە ١١ شار ئەنجام دەدرێت؟ یۆفا بڕیاری داوە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم پاڵەوانێتییە لەم ژمارە زۆرەی شارەکان رێکبخات لەجیاتی سنووردارکردنی لە یەک یان دوو وڵات، بەمەبەستی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٦٠ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی یەکەم پاڵەوانێتی یورۆدا. جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا کە پێشتر سکرتێری گشتی یۆفا بوو، گوتی \"لەبری ئاهەنگگێڕان لە یەک وڵاتدا، ئاهەنگەکان لە هاوینی ٢٠٢٠ ـدا بە هەموو ئەوروپادا دەسووڕێنەوە\". ئەو هەروەها گوتی \"دەبێت هەلێکی لەم شێوەیە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی شەرەفی رێکخستنی یۆرۆ بە ژمارەیەک شار و وڵات بدەین، تەنانەت ئەگەر بەشێکی کەمی یۆرۆش لە خۆیان بگرن، ئەمەش زۆر باش دەبێت، بەتایبەت لەم هەلومەرجە ئابووریەی ئێستادا، کە یارمەتی ئەو وڵاتانە دەدات ئەو وەبەرهێنانە بکەن کە پێویستن بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکە بە رێکوپێکی بەڕێوەببەن\". هێشتا کەس نازانێت ئایا یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە وەشانەکانی داهاتووی دوای یۆرۆی ٢٠٢٠ بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت لە رێکخستنی پاڵەوانێتییەکەی، بەڵام جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا لەو بڕوایەدایە کە ئەم سیستمە تەنیا یەکجار جێبەجێدەکرێت، دواتر جامی ئەوروپا دەگەڕێتەوە سەر سیستمە کۆنەکەی. یاریی کۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە کوێ دەکرێت؟ یاریی کۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠ لەسەر یاریگەی وێمبلی لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا دەکرێت، کە ئەو یاریگەیە تایبەتە بە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کە بڕیارە ئەم یاریگا مێژووییە میوانداری هەردوو یاریی پێشکۆتایی و یاریی کۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠ بکات. یاریگای هەڵبژاردەی سێ شێرەکان لە ساڵی ٢٠٠٧ دووبارە کرایەوە، دوای ئەوەی پێشخستن و فراوانبوونی بەخۆیەوە بینی، کە ئێستا جێگەی ٩٠ هەزار هاندەر دەکاتەوە، لەو کاتەوە هەموو ساڵێک میوانداریی یاریی کۆتایی کاراباو کەپ، یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلیزی و یاریی قەڵغانی خێرخوازی کردووە. یاریگەی وێمبلی پێشتر جارێک میوانداریی یاریی کۆتایی یۆرۆی کردووە، ئەویش لە ساڵی ١٩٩٦ بوو کە ئینگلتەرا شەرەفی رێکخستنی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا و ئەڵمانیا بووە پاڵەوان، هەروەها میوانداریی یاریی کۆتایی مۆندیالی ١٩٦٦ ـی کرد کە هەڵبژاردەی سێ شێرەکان نازناوەکەیان بردەوە. پاڵاوتنەکانی یورۆی ٢٠٢٠ و پەیوەندییان به خولی نەتەوەکانی ئەوروپاوە پێشبرکێی یۆرۆی ٢٠٢٠ سیستمێکی نوێی بەخۆیەوە بینی، کە سەرجەم سەرکەوتووەکان وەک هەمیشە لە رێگەی پاڵاوتنەکانەوە گەیشتنە پاڵەوانێتییەکە، تەنیا ٤ تیپ نەبێت، کە ئەوان لە رێگەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، نەیشن لیگەوە سەردەکەون. لە ئاداری ٢٠١٩ یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٢٠ دەستیانپێکرد و تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەردەوام بوون، ٢٠ تیپ بلیتی گەیشتن بە یۆرۆیان وەرگرت و ٤ دیکەش لە رێگەی نەیشن لیگەوە. هاندەران ئامادەی یۆرۆی ٢٠٢٠ دەبن؟ ئێستا هیچ دەرفەتێک نییە بۆ کڕینی بلیت بۆ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠، بەهۆی ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ـەوە دەرفەت بە هاندەران درا بۆ کڕینی بلیت تاوەکو دەرگای فرۆشتن داخرا. بەهۆی بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دیمەنی لێڵی ئەو قەڵەباڵخییەی کە ئامادەی یارییەکان دەبن، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە نیسانی ٢٠٢١ رایگەیاند کە چەند یاریگەیەک ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە هاندەران لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی یۆرۆ. پێشتر یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکردبوو کە هەشت وڵات ئامادەن لە کاتی یۆرۆی ٢٠٢٠ ـدا پێشوازی لە هاندەران بکەن، بەپێی پێوەرە جیاوازەکان کە هەر وڵاتێک بەپێی بارودۆخی خۆی دیاری دەکات. ئەمستردام، بوخارێست، کۆپنهاگن، گلاسگۆ و سێڤییا بڕیاریاندا رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران بدەن، بە رێژەی ٢٥ % تاوەکو ٣٣ % ـی توانای لەخۆگرتنی یاریگەکان، هەروەها باکو و سان پێترسبورگ بڕیاریاندا رێگە بە ئامادەبوونی ٥٠ % ـی هاندەران بدەن. لەندەن و رۆما بە رێژەی ٢٥ % پێشوازی لە جەماوەر دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە لەندەن ئەو رێژەیە زیاتربێت، کاتێک یارییەکانی پێشکۆتایی و کۆتایی لەوێ بەڕێوەدەچن، هاوکات میونشن ژمارەی ئامادەبوونی هاندەران لە هەر یارییەکدا بە ١٤ هەزار و ٥٠٠ هاندەر دیاریکردووە، لە کاتێکدا بوداپێست بڕیاریداوە رێگە بدات هاندەران بەڕێژەی ١٠٠ % ئامادەی یارییەکانی یۆرۆ ببن.", "summary": "هەردوو سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا و سلۆڤاکیا درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان گۆڕییەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/110620214", "category": "sports", "summary_length": 78, "article_length": 4891, "summary_token_count": 42, "article_token_count": 2335}, {"article": "دوای بردنەوەیان لە رکابەرە هەمیشییەکەیان زیدان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی \"یارییەکە ئاڵۆز بوو، نیوەی یەکەم بۆ ئێمە و نیوەی دووەم لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا، تیپی بەرامبەرمان یانەیەکی گەورەیە، دڵخۆشین بەم بردنەوەیەی تۆمارمانکرد، دەمانتوانی گۆڵی زیاتر لە یارییەکەدا تۆماربکەین، ئەگەر گۆڵی سێیەمیشمان کردبا خۆشتر دەبوو، بەهەرحاڵ شایستەی بردنەوەکە بووین\". زیدان زیاتر گوتی \"ناوبژیوان دەیتوانی خولەکی زیاتر بۆ یارییەکە زیادبکات، بەڵام ئێمە دەتوانین چی بڵێین، ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بارسێلۆنا هەژمار نەکرد، چونکە لێدانی سزا نەبوو\". زیزۆ دەڵێت \"تاوەکو ئێستا هیچ شتێکمان بەدەست نەهێناوە، راستە سێ خاڵمان بردەوە، بەڵام هێشتا بۆ بردنەوەی لالیگا زۆر یاریی دیکە ماون\". لە بەرامبەردا رۆناڵد کۆمان، راهێنەری بارسا دوای یارییەکە گوتی \" ئەگەر لە بارسێلۆنا بیت، توڕەیت و لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە ناڕازیت، ئێمە لە نیوەی یەکەمدا باش نەبووین، نە لە بەرگریدا و نە لە هێرشبەریدا\". راهێنەری بلاوگرانا دەڵێت \" لە نیوەی دووەمدا باشتربووین، تەنیا داوا لە ناوبژیوان دەکەم بچێت سەیری دیمەنەکانی برایتوەیت بکاتەوە، ئەوە لێدانی سزایە یان نا، نازانم بۆچی ناوبژیوان ٤ خولەکی زیادکرد، لەکاتێکدا خۆی دوو خولەک بە قوڵییەوە سەرقاڵبوو و یارییەکەی راگرت، لێدانە سزایەکەش زۆر روون و ئاشکرابوو \". کۆمان زیاتر گوتی \" ئەگەر بڕیارەکانی ناوبژیوان نەبووایە ئەنجامەکە ٢ - ٢ دەبوو ئەمە شتێکی روونە، بەڵام نازانم بۆچی لە ئیسپانیا ڤار هەیە، هەموو کەس بینیی چی روویدا\". کۆمان رایگەیاند \" ئەو تاکە کەس نییە لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە ناڕازییە، یاریزانەکانیش لە بڕیارەکانی ناوبژیوان توڕەن\". راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی \" گەشبینم بەوەی پێشکێشیدەکەین و ئێمە پێشانمانداوە کە شەڕ دەکەین لەپێناو لالیگادا و تاوەکو یاریی کۆتایی تێدەکۆشین\".", "summary": "زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر بردنەوەیان لە کلاسیکۆدا پێشاندا، رۆناڵدۆ کۆمان، راهێنەری بارسێلۆناش دەڵێت \" نازانم بۆچی لە ئیسپانیا ڤار بەکاردەهێنرێت\"؟", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/110420212", "category": "sports", "summary_length": 182, "article_length": 1624, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 721}, {"article": "لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، هەردوو تێنسزانەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە و تێنسزانەکەی مایۆرکا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە. رافا لە یارییەکەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و هەردوو کۆمەڵەکەی بە شەش سێ و شەش سێ بردەوە. مێدڤێدێڤ سەرەڕای ئەوەی یارییەکەی دۆڕاند و ماڵئاوایی لە رکابەرییەکە کرد، رۆژی دووشەممە پێش نۆڤاک جۆکۆڤیچ دەکەوێت و دەچێتە پلەی یەکەمی باشترین تێنسزانەکانی جیهان. نادال بەبردنەوەی ئەم یارییە درێژەی دایە ئەنجامە باشەکانی و لە ٢٠٢٢ ـدا تاوەکو ئێستا ١٤ یارییە لەسەریەک دەیباتەوە. رافایێل نادال لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر کامیرۆن نۆری، یاریزانی بەریتانی یارییدەکات و رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی ٩١ ـەمینی کاروانی یارییکردنی و چوارەیەم نازناوی ئاکاپولکۆ دەکات. دوای یارییەکە رافایێل نادال گوتی \" ئاستی ئێستای تێنس زۆر بەرزبووەتەوە، ساڵی رابردوو هەستم بە ئارامی کرد و ئێستاش بەردەوامم، ئەم هەفتەیە گەیشتمە یاریی کۆتایی و چەند یارییەکی جوانم بردەوە، ئەمە ئاڵنگارییەکی گەورەیە و زۆر دڵخۆشم بە گەیشتن بە یاریی کۆتایی ئاکاپولکۆ.", "summary": "رافایێل نادالی ئیسپانی خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ئاکاپولکۆی مەکسیک، دوای ئەوەی لە دانیێل مێدڤێدێڤی رووسی بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260220224", "category": "sports", "summary_length": 128, "article_length": 1033, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 466}, {"article": "ماریۆ دراگی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ ئانگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا دەرکەوت و لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا پاڵپشتی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی یۆرۆ لە رۆما دەکات؟ لە وەڵامدا گوتی \" بەڵێ، من دژایەتی ئەوە دەکەم یاری کۆتایی لە وڵاتێکدا بکرێت کە رێژەی تووشبووان بەخێرایی تێیدا بەرزببێتەوە \". قسەکانی دراگی لەکاتێکدان پێشتر مارکۆس زودر، سەرۆکی حکومەتی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیاش ئامادەیی پێشاندابوو بۆ ئەوەی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە میونشن بەڕێوەبچێت. ویلایەتی باڤاریا دووپاتیدەکاتەوە کە ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە یاریی دیکە و میونشن بۆ هەموو شتێک ئامادەیە. پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیارییداوە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە یاریگەی وێمبڵی لە لەندەن بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا روو لە زیادبوونە، ئەگەری هەیە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکە بگۆڕدرێت. هەفتەی رابردوو هەریەکە لە ئانگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ترسی خۆیان لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان بەهۆی ئامادەبوونی هاندەران لە یارییەکانی یۆرۆدا راگەیاند. ماکرۆن دەڵێت \" ناچارین لەژێر رووشنایی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون لە بەریتانیا، لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە و هەڵبژاردەکان بکەین \".", "summary": "سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا پاڵپشتی بیرۆکەی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی یۆرۆ لە رۆما دەکات، لە جێگەی لەندەن، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/220620212", "category": "sports", "summary_length": 155, "article_length": 1146, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 516}, {"article": "لە گەڕی ١٧ ـی لالیگادا و لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆدا، ریال مەدرید لە دێربیی مەدریددا میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی تیپی خاوەن یاریگە کۆتاییهات. کەریم بنزیمای کاپتن و ڤینیسیۆس جۆنیۆری باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی، سەرکردایەتی ریال مەدریدیان کرد بۆ بردنەوەی دێربیی مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئاتلێتیکۆ مەدرید. ریال مەدرید لە خولەکی ١٦ دەستپێشخەری کرد و لە هێرشێکی رێکخراودا کەریم بنزیما بە پاسێکی ڤینیسیۆس گۆڵێکی جوانی بۆ یانەکەی تۆمارکرد ئاتلێتیکۆ مەدرید نیازی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی هەبوو، گریزمان لە خولەکی ٢٥ بە لێدانێکی راستەوخۆ هەڕەشەی لە گۆڵی خاوەن یاریگە کرد، بەڵام کۆرتوا گەڕاندییەوە، کە دواتر بووە باشترین یاریزانی یارییەکە. دوای دوو خولەک ڤینیسیۆس پاسێکی جوانی لە کاسێمیرۆ پێگەیشت، بەڵام ئۆبلاک نەیهێشت گۆڵی دووەم بۆ ریال بکات. لە نیوەی دووەمدا، کە کەریم نەیتوانی یارییەکە تەواوبکات و یوڤیچ جێگەی گرتەوە، کوڕانی سیمیۆنی بە هێرش و هەڕەشە دەستیانپێکرد و جواو فیلیکس و کاراسکۆ نزیکبوون لە هەژاندنی تۆڕی شاهانە، بەڵام لە خولەکی ٥٧ ڤینیسیۆس دەرکەوتەوە و ئەمجارە ئاسیستێکی بۆ ئاسینسیۆ کرد، کە گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد. سیمیۆنی لە خولەکی ٦٠ پەنای بردە بەر سوارێز و توانیان چەند جارێک هەوڵ بۆ گۆڵکردن بدەن، بەڵام هەمیشە کورتوا ئامادەبوو، کە ناوە ناوە ریالیش هەوڵی بۆ گۆڵی سێیەم دەدا، بەڵام ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٤٢ خاڵ پێشەنگی گرتووە و ئاتلێتیکۆش ٢٩ خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمدا مایەوە.", "summary": "ریال مەدرید دێربیی مەدریدی لە بەرژەوەندی خۆیدا کۆتاییپێهێنا و شوێنپێی خۆی لە لوتکەی ریزبەندیی لالیگادا قایمترکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/13122021", "category": "sports", "summary_length": 113, "article_length": 1396, "summary_token_count": 51, "article_token_count": 640}, {"article": "ئەمشەو کاژێر ٢٢: ٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان، لەسەر یاریگەی دراگاو لە شاری پۆرتۆی پۆرتوگالی، یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ئینگلیزی، مانچێستەر سیتی و چێڵسیدا دەکرێت. کیڤن دی برۆین، یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، قسەی کرد و دووپاتیکردەوە کە یارییەکە بەرامبەر تیپێکی بەهێز دەکەن و گوتی \"ئێمە و ئەوان رکابەری یەکدین و هەموومان دەمانەوێت ببەینەوە، ئەگەر بردمانەوە دەبینە پاڵەوان و ئەگەر نەمانبردەوە تووشی شکست دەبین، گەیشتن بە یاریی کۆتایی باوەڕپێنەکراوە، نامانەوێت دۆڕان تاقیبکەینەوە، بەڵام ئەگەرەکە لەئارادایە\". کاپتنی مان سیتی زیاتر گوتی \"گەیشتن بە یاریی کۆتایی ئامانجی یانە و یاریزانەکانمان بوو، ئەوە شانازییەکی گەورەیە و دەبێت بە باشترین ئاست یاریی بکەین\". دی برۆین، کە هەمیشە وەک یەکێک لە باشترین یاریزانانی جیهان پەنجەی بۆ درێژ دەکرێت، باسی کاریگەری ئەم یارییە بەسەر خەڵاتە تاکەکەسییەکانەوە کرد و گوتی \"بێگومان یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ناسنامەی باشترین یاریزانی جیهان دیاریدەکات، بەڵام ئێمەی یاریزانان ناتوانین لەو بارەوە کاریگەریمان هەبێت، هەندێجار یارییەکی باش دەکەی بەڵام دەدۆڕێنی، بۆ ململانێکردن لەسەر ئەو خەڵاتە تاکەکەسییانە پێویستە سەرکەوتنەکان بەدەستبێنی، من دڵخۆشم بەو دۆخەی تێیدام\".", "summary": "کیڤن دی برۆین، کاپتن و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، هانی هاوڕێکانی دا بۆ ئەوەی ئەمشەو بەرامبەر چێڵسی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەنەوە، گوتیشی \"یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ناسنامەی باشترین یاریزانی جیهان دیاریدەکات\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/290520213", "category": "sports", "summary_length": 245, "article_length": 1155, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 513}, {"article": "نۆڤاک یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام بردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش حەوت شەش و شەش سێ بوون. جۆکۆ کە خاوەنی چوار نازناوی پآڵەوانێتییەکەیە ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کۆی ٢٩ یاری تەنیا یەک یاری دۆڕاندووە، ئەویش ئەو یارییە بوو کە لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا بەهۆی رەفتارێکی دوور لە رەوشتی وەرزشییەوە دۆڕاندی، لە سۆشیاڵ میدیاشدا ئەم رووداوە ناونراوە \" جۆکۆڤیچ لەم ساڵدا تەنیا خۆی لە خۆی بردووەتەوە \". نۆلێ لە ژیانی وەرزشییدا ٣٥ نازناوی ماستەرزی ١٠٠٠ خاڵی بردووەتەوە، هەمان رێژەی نازناوی رافایێل نادالی رکابەرییەتی، ئەگەر ئەم پاڵەوانێتییە بباتەوە ئەوا پێشی دەکەوێ. یاریزانە سێربییەکە لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر بە دۆمینیک کۆیپفێر یاری دەکات.", "summary": "نۆڤاک جۆکۆڤیچی سێربی و پێشەنگی جیهان خۆی گەیاندە قۆناخی چارەگی کۆتایی تێنسی رۆما، دوای ئەوەی شکستی بە هاونیشتیامانییەکەی خۆی فیلیپ کراجینۆڤیچ هێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/190920204", "category": "sports", "summary_length": 147, "article_length": 646, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 301}, {"article": "لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی چوارەمی ئاستی یەکەمدا، ئەڵمانیا بۆ دووبارەکردنەوەی بردنەوەی یاریی گەڕی سێیەم بەرامبەر هەڵبژاردەکە میوانداری ئۆکراینا دەکات، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا. مانشافت لە مێژوودا بەرامبەر ئۆکراینا نەدۆڕاوە، لە ٧ رووبەڕووبوونەوەیاندا چوار بردنەوەی هەیە، ئەمشەویش دەیەوێت بە سێ خاڵی دیکەوە ئامادەیی خۆی بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر ئیسپانیا دووپاتبکاتەوە. بۆ یارییەکەی ئەمشەو تۆنی کرووس، ئەستێرەی ریال مەدرید ئامادەیە و نیکلاس زولێش گەڕاوەتەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری یاریزانەکانیشی پێکانیان هەیە، کە جۆناس هۆفمان، جۆشوا کیمیچ، کای هاڤێرتز و یولیان دراکسلێر بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، بەڵام ئەڵمانەکان پشت دەکەنە هەموو ئەم کێشانە بۆ بردنەوە. ئیسپانیای یەکەمی کۆمەڵەکە، ئەرکی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا قورسترە، چونکە بەرامبەر هەڵبژاردەیەک یارییدەکات، لە یاریگەی خۆیدا بە زەحمەت لێی بردووەتەوە، ئەویش هەڵبژاردەی سویسرایە. دۆڕانی لارۆخا لەم یارییەدا و بردنەوەی ئەڵمانیا، هاوکێشەی کۆمەڵەکە بۆ ئیسپانییەکان ئاڵۆز دەکات، بۆیە بێ گەڕانەوە بۆ ئەو یارییە پێکهاتەی ئێنریکی دەیەوێت بردنەوە تۆماربکات، بەڵام سویسرا لە یاریگەی خۆیدایە و بردنەوەی ئەم یارییە بۆ ئەوانیش مانایەکی زۆر دەدات و هیواکانیشیان گەشدەکاتەوە، بۆیە شاکیری و هاوڕێکانی بەهەموو هێزێکەوە یارییدەکەن بۆ ئەوەی دووەم دۆڕان تووشی ئیسپانیا بکەن. ئیسپانیا لە هێڵی پێشەوە لە تواناکانی رۆدریگۆ مۆرینۆ و فاتی بێبەشە، دانی کارڤاخاڵ و خیسوس ناڤاسیش بەهۆی پێکانەوە یاوەریی هەڵبژاردەکە ناکەن. هەردوو یارییەکە کاژێر ٢٢: ٤٥ بەکاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچن.", "summary": "لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی نەیشن لیگ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە بەردەم دوو تاقیکردنەوەی قورسدان و هەردووکیشیان پێویستیان بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی بە ئارامی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەکدی لە گەڕی داهاتوودا ئامادەبن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1411202012", "category": "sports", "summary_length": 225, "article_length": 1463, "summary_token_count": 98, "article_token_count": 677}, {"article": "بەلجیکا لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری دانیمارکی رکابەری کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە، لە کاتێکدا پێش یارییەکە براوەیان دەگەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی. سێ خولەک بەسەر یارییەکەدا تێپەڕی و یوری تێلمانێس گۆڵی یەکەمی بەلجیکای تۆمارکرد، دواتر خۆناس وێند لە خولەکی ١٧ دا ئەنجامەکەی بۆ دانیمارک یەکسانکردەوە. لە گێمی دووەمدا و لە خولەکەکانی ٥٦ و ٦٩ دا رومێلۆ لوکاکو دوو گۆڵی لە تۆڕی دانیمارک تۆمارکرد، لە خولەکی ٨٦ دا ناسر شازلی بە هەڵە تۆڕی بەلجیکای هەژاند و دوو خولەک دوای ئەم گۆڵە کێڤن دیبرۆین گۆڵی چوارەم و کۆتایی بەلجیکای تۆمارکرد. بەم بردنەوەیە بەلجیکا بە ١٥ خاڵ لە یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی ئاستی یەکەمدا مایەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنس لیگ.", "summary": "هەڵبژاردەی بەلجیکا لە هەڵبژاردەی دانیمارکی بردەوە و بلیتێکی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی نەیشنس لیگی وەرگرت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/191120202", "category": "sports", "summary_length": 107, "article_length": 680, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 320}, {"article": "لە یاریگەی ئالفۆنسۆ پێرێز کە نیو کاژێر لە نێو جەرگەی مەدرید دوورە، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید سێ خاڵی زەحمەت و قورسی بەدەستهێنا، مەترسییەکانی رۆخی بلانکۆس لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەمدا دەرکەوتن، بەڵام بەهۆی نەقۆستنەوەی هەلەکانەوە باجەکەیان دا. ستێفان میترۆڤیچی بەرگریکەر لە خولەکی ٤٥ گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی یانەی میوانداری بە لێدانی سەر تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵەی خیتافی کۆتاییهات. لە خولەکی ٦٧ لویس سوارێز خەریکبوو یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی خۆی تۆماربکات، بەڵآم ستوون رێگربوو. لە خولەکی ٧٤ کارلێس ئالێنای یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای خیتافی بە کارتی سوور کرایەدەرەوە و ئەرکی یانەکەی زۆر زەحمەتکرد. لویزیتۆ بە ئاسیستێکی جوانی هێرمۆسۆ لێزانانە گۆڵی یەکەم و یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی لە خولەکی ٧٨ ـدا تۆمارکرد. دوای گۆڵەکە یانەی خانەخوێ ویستیان وەڵامێکی خێرایان هەبێت، بەڵام ئۆبلاک رێگربوو. لە خولەکی ٩١، کە بۆ جاری سێیەمە لەم وەرزەدا ئاتلێتیکۆ مەدرید لەم کاتانەدا گۆڵ دەکات و خاڵ کۆدەکاتەوە، لویز سوارێزی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی یارییەکە، سوودی لە ئۆڤەرێکی سیمێ ڤرسالیکۆ وەرگرت و بە لێدانی سەر گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی بەخشییە سیمیۆنی، بەشێوەیەکی کاتیش گەڕانەوە پێشەنگی لالیگا. سوارێز لەم وەرزەدا سێ گۆڵی لە شەش یاریدا تۆمارکردووە، وەرزی رابردووش رۆڵی کاریگەری هەبوو لە بردنەوەی نازناوەکە بە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ لە ٣٢ یاریدا.", "summary": "لویس سوارێز جارێکی دیکە بووە فریادڕەسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە دواساتەکانی یارییەکەیدا، سێ خاڵی بەخشییە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لەو یارییەی کە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خیتافییان بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/22092021", "category": "sports", "summary_length": 226, "article_length": 1258, "summary_token_count": 104, "article_token_count": 606}, {"article": "رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەتی وڵاتەکەیان رێگە بە هیچ گردبوونەوەیەکی جەماوەری نادات تاوەکو ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزرێتەوە، ئەمەش مانای ئەوە دەگەینێت کە رێگە نادات هیچ یارییەکی وەرزشی بە یارییەکانی تۆپی پێشەوە بە ئامادەبوونی هاندەرانەوە بەڕێوەبچن. بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرفراون تێیدا بڵاوبووەتەوە و هەزاران کەسی کوشتووە، کە بەهۆیەوە لە ئاداری رابردووە هەموو چالاکییە وەرزشییەکان راگیراون، بەڵام ئێستا باس لەوە دەکرێت کە دەستەڵاتدارانی بەریتانیا بەنیازن یارییەکانی پرێمەرلیگ بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەستپێبکەنەوە. وادیارە پرسەکە تەنیا تایبەت نییە بە وەرزی ئەمساڵ، بەڵکو حکومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسۆن نایەوێت هیچ سەرکێشییەک بکات و سوورە لەسەر ئەوەی رێگە بە هیچ گردبوونەوەیەکی جەماوەری نەدات تاوەکو ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزرێتەوە و مەترسی ئەو ڤایرۆسە بەیەکجاری بنبڕنەکرێت. ئەم بڕیارەی حکومەتی بەریتانیا نیگەرانی لای یانەکان و جەماوەریان دروستکردووە، بەتایبەتیش هەندێک یانە، کە لە رووی داراییەوە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی یاری و بلیتی هاندەران دەبەستن و لەوانەیە بەهۆی ئەم بڕیارەوە مایەپووچ بن.", "summary": "ئەگەری ئەوە هەیە حکومەتی بەریتانیا لە وەرزی داهاتووشدا رێگە بەوە نەدات یارییەکانی پرێمەرلیگ بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/110520203", "category": "sports", "summary_length": 126, "article_length": 1089, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 492}, {"article": "هاندەران دەتوانن داواکاری بۆ بەدەستهێنانی بلیتی یارییەکان پێشکێش بکەن، تەنانەت دەرفەتی ئەوەیان لەپێشە لە رۆژێکدا بلیتی دوو یاری بکڕن. دوێنێ ٥ ـی نیسان، قۆناخی دووەمی فرۆشتنی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر دەستیپێکرد، کە هەر کەسێک بیەوێت، دەتوانێت لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە FIFA. com / tickets بلیت بکڕێت. دەبێتە جاری یەکەم لە مێژووی مۆندیالدا هاندەران بتوانن لە رۆژێکدا بلیتی دوو یاریگە بکڕن و لە رۆژێکدا دوو یاری ببینن، کە ئەمەش بۆ نزیکی یاریگەکانی مۆندیال لە یەکدی دەگەڕێتەوە. فیفا بلیتی تایبەتی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین کردووە و لەنێو یاریگەکانیشدا هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەو هاندەرانە دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی ئامادەی بینینی یارییەکان ببن. پێشتر یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە کە لە قۆناخی یەکەمی فرۆشتنی بلیتەکانی مۆندیالدا، زیاتر لە ٨٠٠ هەزار بلیتی فرۆشتووە، کە ئەمە رێژەییەکی پێوانەییە. بەگوێرەی ماڵپەڕی فیفا، لە قۆناخی یەکەمی فرۆشتنی بلیتەکانی مۆندیالدا ١٠ وڵات لە ریزی پێشەوەی زۆرترین کڕیارانی بلیتی مۆندیال بوون، واتا هاندەرانیان زۆرترین بلیتی چوونە نێو یاریگەکانیان کڕیوە، کە بریتین لە قەتەر، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئینگلتەرا، مەکسیک، ئیمارات، ئەڵمانیا، هیندستان، بەرازیل، ئەرجەنتین و سعودیە. وەک فیفا ئاماژەی بۆ کردووە، یاریی کردنەوە و یاریی کۆتایی، لەگەڵ یارییەکانی قۆناخەکانی یەکلاکەرەوە زۆرترین رەواجیان هەبووە و زۆرترین خواستیان لەسەربووە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەران بلیتی یارییەکانی هەڵبژاردە دڵخوازەکانیان بەکۆمەڵ کڕیوە، هەندێکیش بلیتی هەموو ئەو یارییانەیان کڕیوە کە لە یاریگەیەکی دیاریکراودا یان لە چەند یاریگەیەکدا بەڕێوەدەچن. پێشبینی دەکرێت لەم قۆناخەشدا ژمارەیەکی زۆر بلیت بفرۆشرێت، چونکە خەڵکێکی زۆر چاوەڕێی تیروپشکی مۆندیالیان دەکرد، کە هەفتەی رابردوو لە دەوحە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەی بزانن کە هەڵبژاردە دڵخوازەکانیان کەی و لە کام یاریگە یاری دەکەن.", "summary": "یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، رایگەیاند قۆناخی دوووەمی پرۆسەی فرۆشتنی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر دەستیپێکردووە و تاوەکو ٢٨ ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/060420225", "category": "sports", "summary_length": 163, "article_length": 1737, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 787}, {"article": "ئالێگری لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی رۆژی شەممە، بەرامبەر یانەی ئیمپۆلی لە خولی ئیتاڵیا بە رۆژنامەڤانی گوت \" رۆناڵدۆ پێی راگەیاندووم کە لەگەڵ یانەکە بەردەوام نابێت '. ئالێگری گوتی \" دوێنی لەگەڵ رۆناڵدۆ قسەمکردووە، ئەو پێی گوتم، بە نیاز نییە لەگەڵ یوڤێنتوس بەردەوام بێت. راهێنەری خانمە پیرەکە زیاتر گوتی \" بەهۆی ئەوەی کە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات، ئەمڕۆ و دوێنێ یاریزانەکە مەشقی نەکردووە و بەشداری لە یارییەکەی سبەیدا ناکات \". ئالێگری رایگەیاند، بۆ رۆیشتنی رۆناڵدۆ هەست بە نیگەرانی ناکات، چونکە یاریزانەکە خۆی ئەوەی هەڵبژاردووە. دوای ئەم لێدوانەی راهێنەری یوڤێنتوس، رۆیشتنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە یانەکە یەکلابووە و یاریزانەکە و خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی یاریزانەکە بچێتە یانەی مانچێستەر سیتی. رۆناڵدۆ لە هاوینی ٢٠١٨ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس کرد، لە سێ وەرزدا لەگەڵ ئەو یانەیە لە ١٣٤ یارییدا ١٠١ گۆڵی تۆمارکرد، دوو نازناوی خولی ئیتاڵیا، جامێکی ئیتاڵیا و دوو جار جامی سوپەری ئیتاڵیای بردووەتەوە.", "summary": "ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەکە دەڕوات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270820212", "category": "sports", "summary_length": 91, "article_length": 955, "summary_token_count": 44, "article_token_count": 458}, {"article": "دادگای کاسی وەرزشی لە مانگی ١٢ ـی ساڵی رابردوودا بەهۆی یاسای یاری خاوێن یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی لە بەشداریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان دوورخستەوە، دواتر یانە تورکییەکە تانەی لە بڕیارەکە گرت و داوایکرد سزاکەی لەسەر هەڵبگیرێت، بەڵام کاس رەتیکردەوە. یانەی ترابزۆن سپۆر لە وەرزی رابردوودا لە پلەی دووەمدا هات لە دوای یانەی ئەستەنبووڵ باشاکشەهیر بە کۆکردنەوەی ٦٥ خاڵ لە پلەی دووەمدا هات، بەمەش دەیتوانی لە یارییەکانی پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگدا بەشداریبکات، بەڵام سزاکەی لەسەر هەڵنەگیراوە و ساڵێک لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان بێبەش دەبێت. بۆ ئەم وەرزە یانەی بێشکتاشی خاوەن پلەی سێیەمی خولی تورکیا لە بری ترابزۆن سپۆر بەشداری لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگدا دەکات. جگە لە بەدەستهێنانی پلەی دووەمی خولی تورکیاش رۆژی چوارشەممەی رابردوو ترابزۆن بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئالانیا سپۆر هێنا و نازناوی جامی تورکیای بەدەستهێنا.", "summary": "دادگای کاسی وەرزشی رەتیدەکاتەوە سزای سەر یانەی ترابزۆن سپۆر هەڵبگرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/31072020", "category": "sports", "summary_length": 69, "article_length": 853, "summary_token_count": 34, "article_token_count": 376}, {"article": "لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە یاریگەی رامۆن سانچێز پیز خوان لە شاری سێڤییای ئیسپانیا بەڕێوەچوو، هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە، یانە ئەڵمانییەکە بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە. هەزاران هاندەری هەردوو یانە لە ئەڵمانیا و سکۆتلاندەوە چوونە ئیسپانیا، رەنگی سپی و شینی هەردوو یانە باڵی بەسەر یاریگەدا کێشابوو و دیمەنێکی جوانی بەخشییە یارییەکە، بەڵام لەنیوەی یەکەمدا یاریزانانی هیچ یەکێک لە هەردوو یانە لە هەژاندنی تۆڕی ئەوەی دیکەیان سەرکەوتوو نەبوون و بە هەستیارییەوە یارییان دەکرد. لەسەرەتای نیوەی دووەمدا و لە خولەکی ٥٧ جۆ ئاریبۆ گۆڵێکی بۆ یانەی گلاسکۆ رێنجەرز تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد لە خولەکی ٦٩ رافایێل بۆری ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا. دوای ئەم دوو گۆڵە یاریزانانی هەردوولا ناوە ناوە خۆیان لە گۆڵی یەکدی نزیکدەکردەوە، بەڵام کاتی ئاسایی یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات و پەنا برایە بەر کاتی زیادکراو. لە کاتی زیادکراودا، کیڤن تڕاپ، گۆڵپارێزی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت باشترین ئاستی پێشکێشکرد و توانیی بەرپەرچی هەموو هێرشەکانی یاریزانانی یانەی گلاسکۆ رێنجەرز بداتەوە و رێگەی نەدا بۆ جاری دووەم گۆڵەکەی بهەژێندرێت، بەمەش یارییەکە وەک خۆی مایەوە و کاتی زیادکراویش بەیەکسانبوون کۆتاییهات و پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە. لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا ئارۆن رامسی، کە لە خولەکی ١١٨ چووە نێو یاریگە بۆ ئەوەی لە لێدانەکاندا بەشداری بکات، لێدانەکەی لەدەستدا و کیڤن تڕاپ تۆپەکەی گەڕاندەوە، بەمەش ئینتراخت فرانکفۆرت یارییەکەی بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بە ٥ - ٤ یارییەکەی بردەوە و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی یەکلاکردەوە. ئەمە جاری دووەمە لە مێژوودا ئینتراخت فرانکفۆرت نازناوی یۆرۆپالیگ دەباتەوە و وەرزی داهاتوو راستەوخۆ بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا دەکات. ئینتراخت فرانفکۆرت سێیەم یانەیە دوای هەریەکە لە چێڵسی و ڤیاریال و بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت نازناوی یۆرۆپالیگ بەدەستبهێنێت.", "summary": "یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی، بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا نازناوی یۆرۆپالیگی بردەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلاندی بەدەستهێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/19052022", "category": "sports", "summary_length": 161, "article_length": 1755, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 794}, {"article": "ئەم هاوینە کاماڤینگا لە یانەی رێنی فەرەنسییەوە پەیوەندی بە یانەی مێرینگێوە کرد و بەپێی گرێبەستێک تاوەکو ٣٠ ـی حوزەیرانی ٢٠٢٧ یاری بۆ ریال مەدرید دەکات. کاماڤینگا دانی بەوەدا نا کە لە نێوان پلانی یاریکردنی ٤ - ٣ - ٣ و ٤ - ٤ - ٢ ـدا یەکەمیان هەڵدەبژێرێت. کاتێکیش لێیانپرسی لە نێوان گۆڵکردن و ئاسیستدا کامیان هەڵدەبژێری؟ ئەو یاریزانە لاوەی فەرەنسا، گوتی \"زیاتر حەزم لە ئاسیستە\". تۆ دەتەوێت لەسەر کورسی یەدەگ بیت و تیپەکەت یارییەکە بباتەوە، یان بەشێوەی سەرەکی یاری بکەیت و تیپەکەت بدۆڕێت؟ ئەمە پرسیارێکی دیکە بوو بۆ کاماڤینگا، کە لە وەڵامیدا گوتی \"با تیپەکەم بباتەوە، با من لەسەر کورسی یەدەگ بم\". ئینجا پرسیارە گەورەکەیان لێکرد، کامیان باشترە، لیۆنێل مێسی یان کریستیانۆ رۆناڵدۆ؟ وەڵامەکەی بەمشێوەیە بوو \"ناتوانم لە نێوانیاندا هەڵبژاردن بکەم\". ئەمجارە لێیانپرسی، کام سێیانە باشترە، کاماڤینگا، پۆگبا و کانتێ یان زیدان، ڤیێرا و پیتێ؟ ئەو راشکاوانە گوتی \"پۆگبا نموونەی بەرزی منە، بۆیە دەڵێم من و پۆگبا و کانتێ\". یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدرید، دواجار لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە لە نێوان چامپیۆنزلیگ و مۆندیالدا کامیان هەڵدەبژێری؟ گوتی \"مۆندیال\" و لە نێوان هاتریک و تۆمارکردنی گۆڵێکی جواندا؟ گوتی \"بێگومان هاتریک هەڵدەبژێرم\".", "summary": "ئیدواردۆ کاماڤینگا، یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە وەڵامی چەند پرسیارێکدا نموونەی بەرزی خۆی ئاشکرادەکات و دەشڵێت \"لای من ئاسیست لە گۆڵکردن خۆشترە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050920215", "category": "sports", "summary_length": 161, "article_length": 1119, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 543}, {"article": "یارییەکە رۆژی پێنجشەممە کاژێر ٢٠: ٠٠ لەسەر یاریگەی شا عەبدوڵڵا (جەوهەرە) لە شاری جەدە بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم یارییە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە رێگە بە ئامادەبوونی ١٠٠ % ـی هاندەران دەدات، لەگەڵ کردنەوەی فرۆشتنی بلیتەکانی یارییەکەش هاندەرانی سعودیە بەلێشاو چوون بۆ کڕینی بلیتەکانی یارییەکە بۆ ئەوەی لە یاریگەدا پاڵپشتیی هەڵبژاردەکەیان بکەن. بەپێی هەواڵی میدیای سعودیە لە چەند کاژێرێکی کەمدا، ٤٥ هەزار بلیت بۆ یارییەکە فرۆشراون و تاوەکو رۆژی ئەنجامدانی یارییەکەش چاوەڕواندەکرێت ژمارەکە زیاتریش بەرزببێتەوە، لەکاتێکدا یاریگەکە ٦٥ هەزار هاندەر دەگرێت. سعودیە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جاری یەکەمە بەمشێوەیە رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران دەدات، جگە لە یاریی بەرامبەر ژاپۆن بۆ یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی چینیش بەهەمان شێوە هاندەران دەتوانن لە یاریگەدا ئامادەبن کە ئەویان رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. بۆ ئامادەبوون لە یاریگەدا و بینینی یاریی سعودیە و ژاپۆن، دەبێت ئەو هاندەرانەی ئامادەدەبن تەمەنیا لەسەرووی ١٢ ساڵەوە بێت و هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆناشیان وەرگرتبێت. یارییەکە لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەم، لە دوایین قۆناخی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال بەڕێوەدەچێت، لە دوو یاریی رابردوودا، سعودیە هەردوو یارییەکەی بردووەتەوە و ژاپۆنیش لە یارییەکدا دۆڕاوە و یارییەکیشی بردووەتەوە.", "summary": "هەڵبژاردەی سعودیە لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ یارییە گرنگەکەی بەرامبەر ژاپۆن، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال بەردەوامە، یارییەکە ریکۆردێکی گەورە لە فرۆشتنی بلیتی یارییدا تۆماردەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/061020211", "category": "sports", "summary_length": 182, "article_length": 1196, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 546}, {"article": "سەرۆککۆماری تورکیا، لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر، وێنەیەکی خۆی داناوە لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانێکی سزا و نووسیویەتی \"ناوەستین، ئێمە بەردەوام دەبین لە تۆمارکردنی گۆڵەکان\". بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ئەنادۆل، ئەو وێنەیەی سەرۆککۆماری تورکیا دوێنێ دووشەممە گیراوە، لە کاتی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی یاریگەی تۆپی پێی گۆرسێل ئەکسل لە شاری ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا. له کاتی لێدانەکەی ئەردۆغاندا، ئەلبای ئۆزلانی نوێنەری ئەک پارتی لە ئیزمیر دەبێتە گۆڵپارێز و رێگە بە سەرۆککۆمار دەدات لێدانەکە گۆڵ بکات. فەخردین ئاڵتۆن، سەرۆکی دەزگای پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی تورکیا، وێنەیەکی جوڵاوی GIFـی سەرۆک کۆماری تورکیای بڵاوکردووەتەوە، کە شەق لە تۆپ دەدات و لە ژێریدا نووسیویەتی \"بینینەکەی مەسعود ئۆزیل، جوانیناسی رەشید غەزال، دەستبژێریی عەبدولقادر عومەر، کۆتایپێهێنانی مستەفا محەممەد\". Mesut Özil görüşü , Rachid Ghezzal estetiği , Abdülkadir Ömür klası , Mustafa Muhammed bitiriciliği ☺️pic. twitter. com / AlVS ٩ BCy ٦٦ - Fahrettin Altun (@ fahrettinaltun) February ٢٢,٢٠٢١", "summary": "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە بۆنەیەکی وەرزشیدا لێدانێکی سزا جێبەجێدەکات و دەڵێت \"لە گۆڵکردن ناوەستین\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230220214", "category": "sports", "summary_length": 117, "article_length": 994, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 450}, {"article": "یوڤێ بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە میوانی یانەی سوور و زەردەکان کە فلیپۆ ئینزاگی راهێنەرایەتییان دەکات و یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات، بەمەش بیانکۆنێری بووە خاوەنی ٥ یەکسانبوون لەم وەرزە کە زۆرترینە، بەڵام لەگەڵ میلاندا تا ئێستا شکستیان نییە. هەرزوو لە گێمی یەکەمدا ئالڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکەمی بۆ یوڤێنتوس تۆمارکرد، دواتر دیبالا و هاوڕێکانی چەند هەلێکی ئاسانیان لەدەستدا، یانەی بێنێڤینتۆ بەرلەوەی نیوەی یەکەم تەواوبێت، توانیان ئەنجامەکە لە رێگەی گایتانۆ لیتیزیاوە راستبکەنەوە و یارییەکەش ١ - ١ کۆتاییهات، لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەش ئالڤارۆ مۆراتا بە کارتی سوور کرایەدەرەوە. یوڤێنتوس پلەی چوارەمی گرتووە و ١٧ خاڵی هەیە، بێنێڤێنتۆس خاوەنی ١٠ خاڵە.", "summary": "یانەی یوڤێنتوس لەسەر ئاستە ناجێگیرەکەی بەردەوامە و جارێکی دیکە کەوتە داوی یەکسانبوونەوە، بەڵام ئەمجارە لەبەرامبەر یانەیەک کە تازە سەرکەوتووەتەوە ئەویش بێنێڤێنتۆیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/291120201", "category": "sports", "summary_length": 163, "article_length": 670, "summary_token_count": 76, "article_token_count": 313}, {"article": "بڕیارە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر بەڕێوەبچێت، ٢٤ کەس بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی یانەکە، بەشی زۆری ئەوانەی خۆیان بەربژێرکردووە کەسانی گەنجن و یەکەمجاریانە کە خۆیان بۆ دەستەی کارگێڕیی بەربژێردەکەن، هەندێک دەموچاویش چەندبارەبوونەتەوە کە دەیانەوێ جارێکی دیکە پۆستەکانیان وەربگردنەوە. سەرچاوەیەک بە رووداوی راگەیاند \" عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانەی هەولێر بەربژێرە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرۆکایەتی یانەی هەولێر وەربگرێتەوە، بەڵام موئەیەد مەغدید بەربژێرێکی دیکەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە \". تاوەکو ئێستا جگە لە موئەیەد مەغدید، هیچ کەسێک خۆی بە رکابەری عەبدوڵڵا مەجید نەزانیوە، ئەمە جیا لەوەی کە بەپێی سەرچاوەیەک کە بۆ رووداوی پشتڕاستکردەوە، پاڵپشتییەکان بۆ موئەیەد مەغدید لە نێوخۆی یانەکەدا هەن، چەند کەسایەتییەک کە ئێستاش لە یانەکەدان هەوڵ دەدەن ئەو ببێتە سەرۆکی نوێی یانەی هەولێر. جگە لە عەبدوڵڵا مەجید، ئەمجارە عومەر مەجیدی برای دکتۆر عەبدوڵڵاش خۆی بەربژێر کردووە، جیا لەوانیش هەریەکە لە بێجان ئیبراهیم، محەممەد خۆشناو، بەسیم عیسا، پشتیوان شبیب و سەفین کانەبیش جارێکی دیکە هەوڵی بەدەستهێنانەوەی کورسییەکانیان دەدەن. هەرچەندە دوو مانگ بەر لە ئێستا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەیتدا لەگەڵ رووداو، عەبدوڵڵا مەجید گوتی: جارێکی دیکە خۆم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی یانەی هەولێر بەربژێر ناکەمەوە. بەڵام وادیارە دکتۆر عەبدوڵڵا بۆچوونی گۆڕاوە و جارێکی دیکە رکابەریی لەسەر کورسییەکەی دەکاتەوە. ئەمە جیا لەوەی کورسیی کۆتا کە بۆ ئافرەتە لە بەرژەوەندیی ئاڵا دێدەوان یەکلایی بووەتەوە، ئەو خانمە یاریزانە کە هاوژینی نەوزاد شێرزادی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر بوو لە تیپی بالە، خۆیشی یاریزانی تۆپی دەستی یانەی هەولێرە. یانەی هەولێر بە یانەی دایک و بالکێشترین یانەی پایتەختی هەرێمی کوردستانە، چوار جار نازناوی خولی نایابی عێراقی بردووەتەوە و دووجاریش گەیشتووەتە یاری کۆتای جامی یەکێتیی یانەکانی ئاسیا.", "summary": "هەڵبژاردنی دەستەی نوێی کارگێریی یانەی وەرزشی هەولێر تا دێت گەرمتر دەبێت و رووداو ناوی بەربژێری نوێی سەرۆکی نوێی یانەکە ئاشکرادەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/071020213", "category": "sports", "summary_length": 131, "article_length": 1711, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 794}, {"article": "هەرچەندە لە گەڕی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا، بەڵام خوان میری شۆفێری تیمی سوزوکی بەهۆی ئەوەی ئەنجامی گەڕەکانی پێشووی باشبوون، توانی پارێزگاری لە پلەی یەکەم بکات و ببێتە پاڵەوانی خەڵاتی ڤالێنسیا بۆ پێشبڕکێیەکانی مۆتۆرسواری. فرانکۆ مۆربیدێلی پلەی یەکەمی گەڕی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی بۆخۆی مسۆگەرکرد و پلەی دووەمیش بەر جاک میلەر کەوت، پۆل ئیسپارگارۆش بووە خاوەنی پلەی سێیەم. میر کە تەمەنی ٢٣ ساڵە لە پلەی دوانزەیەمەوە دەستیپێکرد و لە کۆتایی حەوتەم بوو، بەڵام لە کۆتاییدا یەکەم نازناوی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا بۆ تیمی سوزوکی بردەوە، کە ئەوکات کینی رۆبێرتس نازناوەکەی بۆ ئەو تیمە بەدەستهێنابوو.", "summary": "لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی جیهان لە پێشبڕكێی مۆتۆ جیپی و لە خاڵی گەورەی ڤالێنسیا، خوان میر، شۆفێری ئیسپانی بووە پاڵەوان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/161120207", "category": "sports", "summary_length": 122, "article_length": 613, "summary_token_count": 60, "article_token_count": 291}, {"article": "شەوی شەممەی رابردوو لە یارییەکی بەهێز و شۆکهێنەردا بەرامبەر بە جەستن گایژیی هاونیشتیمانی دۆڕا، لە دوای یارییەکەش لاچاوی فێرگسۆن زۆر بە خراپی زامداربوو، ئەمەش وایکلێکرد کە دوو شەو لە نەخۆشخانە بکەوێ. ئەمە دۆڕانی یەکەمە بۆ فێرگسۆن لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا، یارییەکەش لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی یو ئێف سی ٢٤٩ بوو. براوەی شەڕەکە راستەوخۆ بەرامبەر بە حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤی رووسی یاری دەکات، لەدوای یارییەکەش حەبیب لە تویتەر نووسی \" نۆ کۆمۆنێت \" ئەمەش وەک سووکایەتییەک بە تۆنی فێرگسۆن، کە پێش ئەم دۆڕانە هەڕەشەی زۆری لە حەبیب دەکرد، بەڵام نەگەیشتە ئەو یارییە. ئەم رووبەڕووبوونەوەیە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، بەڵام لە رێگەی تیڤییەوە یەکێك بوو لە پڕبینەرترین شەڕەکانی ئەمساڵ. یارییەکە بەبێ هاندەر بەڕێوەچوو جەستن گایژی - براوەی یارییەکە", "summary": "دوای ئەوەی یارییەکەی زۆر بە سەختی دۆڕاند، تۆنی فێرگسۆنی ئەمریکی و شەڕکەری یو ئێف سی، وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە کە دەموچاوی وێران بووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1105202010", "category": "sports", "summary_length": 145, "article_length": 757, "summary_token_count": 75, "article_token_count": 354}, {"article": "میدیای فەرەنسا رایگەیاند، نەیمار لە لایەن لیژنەی تەمبێکردنی خولی فەرەنساوە سزا درا و نابێت بەرامبەر یانەی ئانژی یاری بکات. سزادانی نەیمار بەهۆی یاسایەکی تایبەتی خولی فەرەنسایە، کە پەیوەندی بە کارتە زەردەکانەوە هەیە و بریتییە لەوەی هەر یاریزانێک لە ماوەی کەمتر لە ١٠ یارییدا ٣ کارتی زەرد وەربگرێت، یارییەک رادەگیرێت. نەیمار لە ماوەی کەمتر لە ١٠ یارییدا ٣ کارتی زەردی وەرگرتووە، بۆیە ناتوانێت بەرامبەر ئانژی لە گەڕی ٣٣ ـی لیگ وەندا یاری بکات، بەڵام هەفتەی داهاتوو لە یاریی کلاسیکۆدا لە گەڕی ٣٢ ـی لیگ وەندا بەرامبەر مارسیلیا یاری دەکات. نەیمار سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە یاریزانە بە تواناکانی جیهان، بەڵام زۆرجار کارتە رەنگاو رەنگەکان وەردەگرێت و تەنانەت زۆرجار رووبەڕووی سزادان و سڕکردنیش دەبێتەوە، چونکە هەمیشە لە لایەن یاریزانانی تیپەکانی بەرامبەرەوە تووندوتیژی لە دژی بەکاردەهێنرێت، ئەویش کۆنترۆلی خۆی لەدەستدەدات و بەگژیاندا دەچێتەوە.", "summary": "بەپێی یاسایەکی تایبەت بە کارتە زەردەکان لە خولی فەرەنسادا، نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان سزا درا و لە یارییەک سڕکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1404202210", "category": "sports", "summary_length": 142, "article_length": 838, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 382}, {"article": "پێشکۆتاییهاتنی گێمی یەکەم مارکۆ ریۆس زەردەواڵەکانی بە گۆڵێک پێشخست. وەڵامی باڤارییەکان دوای گۆڵەکە راستەوخۆ و خێرا بوو، کاتێک بە جموجۆڵێکی هونەری یاریزانانی بایرن میونشن لە رێگەی دەیڤد ئالاباوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە. لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بە لێدانی سەر ئێف سی هۆڵیوودی پێشخست و گۆڵی ژمارە ١١ ـی لە شەش یاریدا تۆمارکرد. ئەمجارە لە هێرشێکی پێچەوانەدا لیرۆی سانێ گۆڵی سێیەمی بۆ بایرن تۆمارکرد و یانەکە لە سەرکەوتن نزیکبووەوە. سێ خولەک دوای ئەم گۆڵە ئێرلینگ هالاند ئەنجامەکەی بۆ دۆرتموند کردە دوو گۆڵ، بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ بردنەوە و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بایرن میونشن کۆتاییهات.", "summary": "یانە بۆرووسیا دۆرتموند لە سیگناڵ ئیدونا پارک یاری دێر کلاسیکێر بە بایرن میوشن دۆڕاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/081120203", "category": "sports", "summary_length": 85, "article_length": 644, "summary_token_count": 39, "article_token_count": 302}, {"article": "لە دوایین یاریی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر، هەڵبژاردەی ئێران میوانداری لوبنانی کرد، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە نەیانهێشت خانمان وەک هاندەر بچنە نێو یاریگەکە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر یەکێتیی تۆپی پێی ئێران بلیتی یارییەکەیان بە خانمان فرۆشتبوو. وریا غەفووری، یاریزانی کوردی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران، کە هەمیشە رەخنە لە دەسەڵاتدارانی وەرزشیی ئێران دەگرێت، ئەمجارەش هەڵوێستی خۆی نیشاندا و رایگەیاند \"شەرم لە خۆی دەکاتەوە لە سەردەمێکدا یاری بکات کە رێگە بە دایک و خوشکەکانیان نەدرێت بچنە نێو یاریگەکان\"، ئەو یاریزانە کوردەی یانەی ئیستقلالی ئێرانی، هەروەها گوتیشی \"ئەو رووداوەی لە مەشهەد روویدا جێگەی شەرمەزارییە\". به‌ر له چه‌ند رۆژێك، یاریزانێكی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، وه‌ڵامێكی توندی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێرانی دایه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه بووه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو دێت ئه‌و یاریزانه كورده پشتیوانیی جه‌ماوه‌ریی زیاتر له ئێران به‌ده‌ستدێنێت. ساڵی ٢٠١٩ وریا غه‌فووری، وه‌ڵامێکی توندی لێدوانێكی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی دایه‌وه، كه گوتبووی \"ئێمه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه به‌هۆی پرسی فه‌له‌ستینه‌وه كه‌وتووینه‌ته ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه\". یاریزانه كورده‌كه له لێدوانێكدا كه رووی قسه‌كانی له زه‌ریف بوو، گوتی \"ئه‌وه گه‌ل و میلله‌تن كه‌وتوونه‌ته ژێر گوشاره‌وه نه‌ك تۆ\". ئه‌م لێدوانانه‌ی غه‌فووری به‌رپرسانی ئێرانی تووڕه كرد و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، به‌ڵام ئه‌و سووربوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و گوتیشی \"من په‌شیمان نیم له قسه‌كانم، هه‌میشه ده‌ردی دڵی خه‌ڵك ده‌ڵێم\". لێدوانە رەخنە ئامێزەکانی یاریزانە کوردەکەی یانەی ئیستقلال لە دژی دەسەڵاتدارانی وەرزشیی ئێران، هەمیشە پشتیوانییه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و شه‌قامی ئێرانییه‌وه به‌ده‌ستدێنن، كه چەندینجار له‌نێو یاریگه‌كاندا ئه‌و دروشمه ده‌ڵێنه‌وه \"وریای به غیره‌ت.. گوتنی تۆ گوتنی هه‌موو میلله‌ته\". وریا غه‌فووری، له ٢٠/٩/١٩٨٧ له گوندی نگلی سه‌ر به شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات.", "summary": "وریا غەفووری، یاریزانی کوردی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران، جارێکی دیکە هەڵوێستێکی توند دژی یەکێتیی تۆپی پێی ئێران وەردەگرێت و مامەڵەی ئەو یەکێتییە لە بەرامبەر خانمە هاندەرانی ئێران بە شەرمەزاری وەسف دەکات، دەشڵێت \"ئەوەی لە مەشهەد روویدا مایەی شەرمەزارییە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/310320224", "category": "sports", "summary_length": 251, "article_length": 1911, "summary_token_count": 121, "article_token_count": 878}, {"article": "لە گەڕی ١٥ ـی خولەکەدا، سۆچی میوانداریی رۆستۆڤی کرد، دوای تەنیا یەک خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە، رۆستۆڤ بە گۆڵێکی رۆمان رۆمانۆڤ پێشکەوت، بەڵام سۆچی بە ١٠ گۆڵ وەڵامی دانەوە و هەمووانی تووشی شۆککرد. لە خولەکی ٧ ئاندرێ مۆستۆڤۆی یاریزانی رۆستۆڤ بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، پاشان ئەلیکساندەر کۆکۆرین بە تۆمارکردنی ٣ گۆڵ (هاتریک)، ئانتۆن زابۆلۆتنی دوو گۆڵ، ئیڤان نۆڤۆسێلتسێڤ گۆڵێک، دیمیتری پۆڵۆز دوو گۆڵ و نیکیتا کۆلدونۆڤ گۆڵێک توانیان ٩ گۆڵی دیکە بۆ یانەکەیان تۆماربکەن و یارییەکەیان بە ١٠ - ١ بردەوە. بەم بردنەوەیە سۆچی لە پلەی نۆیەم خاوەنی ٢٧ خاڵە، رۆستۆڤ ٣٨ خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکەیە.", "summary": "دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی رووسیا رووداوێکی سەیر و چاوەڕواننەکراوی بەخۆیەوە بینی، کاتێک یانەی سۆچی بە ١٠ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی رۆستۆڤی بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/200620202", "category": "sports", "summary_length": 164, "article_length": 635, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 325}, {"article": "هەڵبژاردەی سەنیگال وەک پێشەنگی کۆمەڵەی دووەم گەیشتە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی مالاوی یەکسانبوو. لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا هەردوو هەڵبژاردە لەسەر یاریگەی کویکونگ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە یارییەکەدا هەریەکە لە خالیدۆ کۆلیبالی و ئیدوارد مێندی، دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕانەوە نێو پێکهاتەی شێرەکانی تیرانگا. سەنیگال بەسەرکردایەتی مانێ چەندجارێک نزیکبوو لە هەژاندنی تۆڕی رکابەرەکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات. بەم ئەنجامەش سەنیگال بە بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوون بە پێشەنگی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناخی داهاتوو و مالاویش چاوەڕواندەبێت بۆ ئەوەی وەک یەکێک لە باشترین سێیەمەکان جێگەی خۆی لە قۆناخی داهاتوودا بکات. هەڵبژاردەی زێمبابوێ یەکەم بردنەوەی لە رکابەرییەکانی جامی ئەفریقادا تۆمارکرد، بەڵام بردنەوەکەی هیچ سوودێکی نەبوو و ماڵئاواییان لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە کرد. یاریی نێوان زێمبابۆێ و گینیا لەسەر یاریگەی ئەحمەد ئاهیدجۆ بەڕێوەچوو و رکابەرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی، لە خولەکی ٢٦ کنولیج موسونا بەلێدانی سەر گۆڵێکی بۆ زێمبابوێ تۆمارکرد و هەڵبژاردەکەی پێشخست. لە خولەکی ٤٣ کوداکواشی ماهاشی بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات. لە نیوەی دووەمدا لە خولەکی ٤٩ نابی کەیتا، کاپتنی گینیا و ئەستێرەی لیڤەرپوول گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە. یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بۆ زێمبابوێ کۆتاییهات، بەڵام هەڵبژاردەکە ماڵئاوایی لە رکابەرییەکان کرد، گینیاش بە ٤ خاڵ وەک دووەمی کۆمەڵەی دووەم گەیشتە قۆناخی داهاتوو. لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا، لە یارییەکی بەهێز و پڕ گۆڵدا، هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و گابۆن یەکسانبوون و هەردووکیان بەیەکەوە گەیشتنە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە. لە خولەکی ٢١ جیم ئالفینیا سوودی لە هەڵەیەکی بەرگری مەغریب وەرگرت و تۆڕی یاسین بونۆی هەژاند، نیوەی یەکەم تەنیا ئەم گۆڵەی بەخۆیەوە بینی. لە خولەکی ٧٤ سوفیان بۆفاڵ بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ مەغریب یەکسانکردەوە، یارییەکەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا، بەڵام دوای تەنیا ٦ خولەک نایف ئەکرد بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و جارێکی دیکە گابۆن پێشکەوت. سێ خولەک دوای ئەو گۆڵە، ئەشرەف حەکیمی یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی پاڵەوانێتییەکەی بەلێدانی راستەوخۆ تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات و مەغریب وەک پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم و گابۆنیش وەک دووەم گەیشتنە قۆناخی داهاتوو. لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا، دوای ١٥ ساڵ هەڵبژاردەی غانا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئەفریقادا چووە دەرەوە، دوای ئەوەی بەرامبەر دوورگەکانی قەمەر دۆڕا. لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکاندا و لە کۆمەڵەی سێیەم ئەوەی کەس چاوەڕواننەبوو روویدا و غانا بەرامبەر دوورگەکانی قەمەر دۆڕا. لە خولەکی ٤ ئەلڤاردۆ بن گۆڵی پێشکەوتنی بۆ دوورگەکانی کەمەری تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی ٢٥ ئاندرێ ئایۆ بەکارتی سوور لە غانا کرایە دەرەوە. لە خولەکی ٦٢ ئەحمەد موگنی گۆڵی دووەمی دوورگەکانی قەمەر تۆمارکرد، دوای دوو خولەک ریشموند بواکی ئەنجامەکەی بۆ غانا کەمکردەوە. لە خولەکی ٧٧ ئەلکساندەر جیکۆ غانای کردە خاوەنی دوو گۆڵ و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام ئەحمەد مۆگنی لە خولەکی ٨٥ گۆڵی سێیەمی بۆ دوورگەکانی قەمەر تۆمارکرد و یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ کۆتاییهات. بەمەش غانا ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە کرد، کە یەکەمجارە لە دوای ١٥ ساڵ ئەمە روودەدات. ئەمە جاری پێنجەمە لە مێژوودا غانا لە قۆناخی یەکەمی جامی ئەفریقادا دەکرێتە دەرەوە، کە پێشتر لە ١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٩٨ و ٢٠٠٦ روویداوە بلاک ستارز لە قۆناخی یەکەمەوە بچێتە دەرەوە.", "summary": "یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە گەیشتن بە قۆناخی ١٦ نزیکدەبنەوە و لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو روویدا کە ١٥ ساڵە رووینەداوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/19012022", "category": "sports", "summary_length": 149, "article_length": 3249, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 1494}, {"article": "بێتیس لە یاریی کۆتایی کۆپا دێل رێی بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا یارییدەکات، یانەکە ١٧ ساڵە نازناوەکەی نەبردووەتەوە و دەیەوێت بۆ جاری سێیەم ببێتە پاڵەوان، لەکاتێکدا لەم وەرزەدا یەکێک لە یانە بەهێزەکانی لالیگا بووەوە و هەمووان چاوەڕێن یاریزانەکانی مانوێل پێلیگرینی رێگەنەدەن جامەکە لە سێڤییا بچێتە دەرەوە، بەتایبەت کە یارییەکە لە یاریگەی لاکارتوخا لە سێڤییا دەکرێت. ریال بێتیس لە دوایین یارییدا لە لالیگادا بەرامبەر ڤالێنسیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکردووە و ئاستیشی بەرزترە، ئەمە هیوای زیاتری داوەتە هاندەرانی و هەمووان ئەم یارییە بە یاریی خەوەن ناودەبەن. لە بەرامبەردا یانەی ڤالێنسیا لەم وەرزەدا بە هەڵبەز و دابەزی زۆردا تێپەڕی، یانەکە هاوشێوەی وەرزەکانی رابردوو نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشانبدات و ئەنجامی بەرچاویشی نەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆی گەیاندووەتە یاریی کۆتایی جامەکە و نایەوێت بە ئاسانی نازناوەکەی لەدەستبچێت. ڤالێنسیا دوایینجار کە نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە، لە ٢٠١٩ بوو و بۆ جاری هەشتەم بووە پاڵەوان، ئەو ساڵە لە قۆناخی پێشکۆتاییدا لە ریال بێتیسی بردەوە و هەنگاوی بەرەو نازناوەکە نا، ئەمشەو دەیەوێت بەبردنەوەی لەو یانەیە نازناوی نۆیەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت. پێلیگرینی لە ریال بێتیس شێوازی هێرشبەری و کۆنتڕۆڵی تۆپ پەیڕەو دەکات و خۆسێ بوردالاسیش بەرگرییەکی پتەو و هێرشی پێچەوانە، ئەمە رکابەریی نێوان هەردوولا دەباتە لووتکە و یەکلاکردنەوەی پاڵەوان قورستر دەکات.", "summary": "لە یۆرۆپالیگ چووە دەرەوە، وردە وردە لە رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دووردەکەوێتەوە، هەموو خەونەکەی بردنەوەی نازناوێکە کە ئەمشەو رکابەریی لەسەرە دەکات، ئەمە یانەی ریال بێتیسە، لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230420228", "category": "sports", "summary_length": 222, "article_length": 1297, "summary_token_count": 99, "article_token_count": 587}, {"article": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا ناوی چەند راهێنەرێکیان ئاشکراکردووە، کە بەربژێرن بۆ ئەوەی سەرکردایەتی بلاوگرانا بکەن لە رکابەرییەکانی وەرزی داهاتوودا. یەکێک لەو راهێنەرانەی ناوی لەگەڵ بارسا دەهێندرێت، راهێنەرێکی چاوەڕواننەکراوە، ئەویش تێری هێنریی فەرەنسی و ئەستێرەی پێشووی یانەکەیە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن، بارسێلۆنا پەیوەندیی بەو راهێنەرەوە کردووە و پرسیاری ئەوەیان لێکردووە کە توانای وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکەی هەیە. هێنری لە ٢٠٠٧ تاوەکو ٢٠١٠ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بووە، دوو نازناوی لالیگا و نازناوێکی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ یانەکە بردووەتەوە. یەکێکی دیکە لەو راهێنەرانەی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بەربژێرە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزییە، کە ئەمە بەپێی میدیای ئیسپانیا، لەنێو یانە کەتەلۆنییەکەدا دوو بۆچوونی جیاوازی دروستکردووە، بەشێکیان لەگەڵ ئەوەن ئەو ببێتە راهێنەری یانەکە و بەشێکیشیان لە دژین. راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دوو هەفتە لەمەوبەر بەشێوەیەکی نهێنی سەرۆکی بارسێلۆنا لەگەڵ پۆچێتینۆ کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکە لەلایەن راهێنەرە ئەرجەنتینییەکەوە کراوە. بەربژێرێک کە ماوەیەکی زۆرە ناوی بە یانەی بارسێلۆناوە دەبەسترێت و هەر کاتێک بارودۆخی یانەکە خراپ دەبێت، ناوی ئەو راهێنەرە لەنێو میدیادا گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، ئەویش رۆناڵد کۆیمانی هۆڵەندی و راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندایە. چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەڤانی لە پێشهاتێکی نوێدا دەڵێن، کۆیمان یەکێک لە نزیکترین و بەهێزترین بەربژێرەکانە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، بۆ ئەوەش جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەباشی بیر لەوە دەکاتەوە، چەند کاژێری داهاتوو هەنگاوەکانی بۆ رازیکردنی ئەو راهێنەرە دەستپێبکات. دوای کرانە دەرەوەی یانەی مانچێستەر سیتیش لە چامپیۆنزلیگدا، هەر زوو بارودۆخی خراپی بارسێلۆنا و گواردیۆلای راهێنەری ئەو یانەیە بەیەکدییەوە بەسترایەوە و چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە، کە ئەگەری هەیە جارێکی دیکە گواردیۆلا بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەتایبەت دوای ئەوەی لەو کاتەوەی بووەتە راهێنەری مان سیتی نەیتوانیووە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ ببڕێت. بەپێی میدیای ئیسپانیا، رۆژی دووشەممە دەستەی کارگێریی بارسێلۆنا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەنووسی یانەکە کۆدەبێتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا چاوەڕواندەکرێت چەند بڕیارێک بدرێن کە دوای یارییەکە سەرۆکی یانەکەش ئاماژەی بۆ کرد، لەوانەش دوورخستنەوەی کیکی سیتێن، راهێنەری یانەکە و ئێریک ئەبیدال، سکرتێری هونەری یانەکە.", "summary": "دوای ئەو دۆڕانە مێژووییەی بەرامبەر یانەی بایرن میونشن بە ٢ - ٨ تووشیان بوو و لە چامپیۆنزلیگ کرانە دەرەوە، ئێستا پرسی گەرمی نێو یانەی بارسێلۆنا ناوی ئەو راهێنەرەیە کە لەسەر کورسیی یەدەگی یانەکە دادەنیشێت بۆ مەشقدانەوەی یانەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/160820201", "category": "sports", "summary_length": 225, "article_length": 2226, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 1025}, {"article": "هۆکاری ئەم پێشبینییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەم وەرزەدا کاسێمیرۆ لە هەر یارییەکدا بەشێوەی سەرەکی یاری نەکردبێت یانەی شاهانە نەیتوانیوە یارییەکە بباتەوە. کاسێمیرۆ لە بەرامبەر ڤالێنسیا ناتوانێت یاری بکات، بەهۆی ئەوەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەلای کەمەوە دەبێت ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتینە بکرێت. ماڵپەڕی دیفێنسیا سێنترال ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید هەست بە مەترسی یارینەکردنی کاسێمیرۆ دەکات، بۆیە هەوڵدەدات پلانێکی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی یاریزانە بەرازیلییەکە. ئەو سەرچاوەیە دەڵێت \"کاسێمیرۆ لەم وەرزەی لالیگاد لە دوو یارییدا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری نەکردووە، لە هەردووکیاندا ریال مەدرید نەیتوانیوە بباتەوە، تەنانەت لەو دوو یارییەدا ٥ خاڵی لەدەستداوە\". لە یاری ریال سۆسیداددا زیدان تاوەکو خولەکی ٦٠ یاری پێنەکرد، ئەو نیو کاژێرەش بەس نەبوو بۆ ئەوەی ریال مەدرید بتوانێت یارییەکە بباتەوە، کە بە یەکسانبوون کۆتاییهات. لە یاری کادیزیشدا جارێکی دیکە زیدان وەک یەدەگ یاری بە کاسێمیرۆ کرد، بەڵام ئەو یارییەشی نەبردەوە، تەنانەت بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕا. ریال مەدرید ئەمشەو بێبەش دەبێت لە تواناکانی ٦ یاریزانی، سێیان بەهۆی پێکانەوە، کە بریتین لە هەریەک لە ناچۆ، ئۆدریۆزۆلا و کارفاخال، سێی دیکەش بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بریتین لە هەریەک لە ئیدین هازارد، کاسێمیرۆ و میلیتاو.", "summary": "پێشبینی دەکرێت ریال مەدرید لە یارییەکەی ئەمشەویدا، کە لە چوارچێوەی گەڕی ٩ی لالیگادا دەبێتە میوانی ڤالێنسیا، رووبەڕووی زەحمەتییەکی زۆر ببێتەوە، بەهۆی یاری نەکردنی کاسێمیرۆی یاریزانی بەرازیلی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0811202011", "category": "sports", "summary_length": 190, "article_length": 1238, "summary_token_count": 91, "article_token_count": 561}, {"article": "ریال مەدرید کە لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانە رووسییەکەی کردبوو، ئەوە حەوتەم سەرکەوتنە لە دوایین ٨ یارییدا بەدەستیدێنێت. ئەلبێرتۆ ئەبالدیی یاریزانی ریال مەدرید باشترین یاریزانی یارییەکە بوو، کە ١٦ خاڵی لە یارییەکەدا بۆ تیپەکەی بەدەستهێنا، والتەر تاڤارێسی هاوڕێیشی ١١ خاڵی تۆمارکرد و پێکەوە سەرکەوتنیان بۆ ریال مەدرید بەدەستهێنا. ئەوە سەرکەوتنی ژمارە ٢٠٠ بوو بۆ پابلۆ لاسۆی راهێنەری ریال مەدرید لە خولی باسکەی ئەوروپیدا، کە لەم وەرزەدا تیپەکەی ٨ سەرکەوتنی هەیە بەرامبەر بە ٥ دۆڕان، شەش یارییەش بەسەریەکەوە لەسەر یاریگەی خۆی نەدۆڕاوە. لە کاتێکدا زینێت گەڕایەوە پلەی حەوتەمی ریزبەندیی، کە ٧ سەرکەوتن و ٤ دۆڕانی هەیە.", "summary": "یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەرکەوتنێکی گرنگی لە خولی باسکەی ئەوروپادا بەدەستهێنا و بە ئەنجامی ٧٩ - ٧٢ خاڵ لە یانەی زینێت سان پۆرتسبێرگی رووسی بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/111220204", "category": "sports", "summary_length": 149, "article_length": 620, "summary_token_count": 67, "article_token_count": 285}, {"article": "چەند کاژێرێک بەر لە یاریی کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا، کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، میدیاکانی کەتەلۆنیا باسیان لە کێشەیەکی دیکە کرد، کە کەوتووەتە نێوان بارسێلۆنا و دێمبێلی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە. ماوەی گرێبەستی عوسمانی تەمەن ٢٤ ساڵ، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا دانوستاندنەکانی نێوان یانەکە و یاریزانەکە گەیشتوونەتە رێگەیەکی داخراو، بەو پێیەی بارسێلۆنا ناتوانێت داواکارییەکانی دێمبێلی جێبەجێبکات و یاریزانەکەش ئامادە نییە دەستبەردای هیچ مەرجێکی ببێت. وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی بێهیوا بوونە لەوەی دێمبێلی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بۆیە دەیانەوێت لەم زستانەدا بیفرۆشن بۆ ئەوەی لە کۆتایی وەرزدا بەبێ بەرامبەر نەڕاوت، بەڵام دێمبێلی سوورە لەسەر ئەوەی کە لە زستاندا ناڕوات، بۆ ئەوەی لە هاویندا بەخۆڕایی بڕوات. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دێمبێلی بارسێلۆنای تووشی کێشەیەکی گەورە کردووە، چونکە سوورە لەسەر ئەوەی یان دەبێت گرێبەستەکەی بەپێی مەرجەکانی خۆی نوێبکاتەوە، یان لە زستاندا ناڕوات بۆ ئەوەی لە هاویندا بەبێبەرامبەر بڕوات بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی کەتەلۆنیا، عوسمان بە بارسای گووتووە \"دەبێت مووچەی ساڵانەم بکەیتە ٤٣ ملیۆن یۆرۆ، ئەگەر لالیگا ببەینەوە ٢ ملیۆن یۆرۆی دیکەم دەوێت و ئەگەر چامپیۆنزلیگیش ببەینەوە ٣ ملیۆن یۆرۆی دیکەشم پێدەدەن\". بەر لە چەند رۆژێک رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا، هێرشێکی تووندیان کردە سەر دێمبێلی بە یاریزانێکی بەکرێگیراو ناویانبرد و گوتیان \"عوسمان تەنیا لەپێناو پارە یاری دەکات\". ئەو رۆژنامانە هەروەها لە وەسفی عوسمان دێمبێلیدا، نووسیوبوویان \"دێمبێلی بووەتە گێلاسێکی گەنیو لە ژووری جڵگۆرینی بارسێلۆنادا، ئەو وەرزشوانێکە عەقڵی پێنەگەیشتووە، وەک منداڵێکە، راستە یاریزانێکە بەهرەی هەیە، بەڵام بە ئاستێکی نا دڵخوشکەر دەردەکەوێت، کەسێکی زۆر خۆویستە، خراپترین گرێبەستە لە مێژووی بارسێلۆنا\". هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە بەریتانیا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوای ئەو هەڵوێستەی دێمبێلی، هەر پێنج یانەی مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، لیڤەرپوول، تۆتێنهام و نیوکاسڵ هاتوونەتەوە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی عوسمان. هەروەها میدیای ئیتاڵیاش باس لەوە دەکات کە یانەی یوڤێنتوسیش هەوڵدەدات عوسمان بگوازێتە ریزەکانی.", "summary": "عوسمان دێمبێلی، یاریزانی فەرەنسی بەردەوامە لە دروستکردنی کێشە بۆ بارسێلۆنا و ئەمجارەش بە بڕیارێکی دیکەی دەیەوێت زیان بە بارسا بگەینێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/120120223", "category": "sports", "summary_length": 134, "article_length": 1986, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 945}, {"article": "لە دوایین گەڕی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەم، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، هەردوو هەڵبژاردەی سوێد و پۆلەندا، لەسەر یاریگەی گازپرۆم ئارێنا لە رووسیا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و سوێدییەکان بە ئەنجامی ٣ - ٢ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. سوێدییەکان تەنیا دوو خولەکیان پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی پۆلەندییەکان بهەژێنن، کاتێک ئێمیل فۆرسبێرگ گۆڵی پێشکەوتنی بەدەستهێنا. نیوەی یەکەم کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمدا رۆبێرت لیڤاندۆڤێسکی و هاوڕێکانی زۆر هەوڵیاندا گۆڵی یەکسانبوون بەدەستبێنن، بەڵام نەیانتوانی تاوەکو ئێمیل فۆرسبێرگ لە خولەکی ٥٢ ـدا توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سوێد تۆماربکات. رۆبێرت لیڤاندۆڤێسکی لە خولەکی ٦١ ـدا توانی گۆڵی یەکەم بۆ پۆڵەندا تۆماربکات، هەمان یاریزان لە خولەکی ٨٤ ـدا توانی گۆڵی یەکسانبوونیش بۆ پۆڵەندا بەدەستبێنێت، بەڵام لە خولەکی ٤ ـی زیادکراودا ڤیکتۆر کلایسۆن گۆڵی سێیەم و دڵنیابوونی بۆ سوێد تۆمارکرد و ٣ خاڵی گرنگی یارییەکە بووە بەشی ئەسکەنادفییەکان. سوێد بەم سەرکەوتنە بووە خاوەنی ٧ خاڵ و وەک یەکەم و پێشەنگیی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناخی ١٦ ـی پاڵەوانێتییەکە، پۆڵەنداش بە کۆکردنەوەی تەنیا خاڵێک لە ٣ یارییدا بووە چوارەم و کۆتایی ریزباندیی کۆمەڵەکە و ماڵئاوایی لە یۆرۆی ٢٠٢٠ کرد.", "summary": "لە یارییەکی دراماتیکی کۆمەڵەی پێنجەمی یۆرۆی ٢٠٢٠ ـدا، هەڵبژاردەی سوێد سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر هەڵبژاردەی پۆڵەندادا بەدەستهێنا و بە یەکەمی کۆمەڵەکە گەیستە قۆناخی ١٦ ـی پاڵەوانێتییەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230620216", "category": "sports", "summary_length": 182, "article_length": 1073, "summary_token_count": 95, "article_token_count": 529}, {"article": "لە گەڕی ٣٠ ـی لالیگادا، ریال مەدرید لەسەر یاریگەی بالایدۆس دەبێتە میوانی سێلتا ڤیگۆ، کە بەدڵنیاییەوە ئەرکی مێرینگێ ئاسان نابێت و ئەم یارییە یەکێک دەبێت لەو ٩ یارییە کۆتاییەی کە کارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنەری بەو شێوەیە ناوی بردوون. ریال مەدرید ئەگەرچی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش هەردوو رکابەرەکەی، سێڤییا و بارسێلۆنایە، بەڵام دەبێت هەموو یارییەکانی بە وریایی بکات، چونکە ئەرکی ئەو زەحمتترە و لە رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگیشدا ماوە. ریال مەدرید کە بە ٦٦ خاڵ پێشەنگی ریزبەندیی لالیگای گرتووە، لە کاتێکدا رووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە کە ئەم یانەیەی شاری ڤیگۆ لە دۆخێکی باشدا نییە، بە کۆکردنەوەی ٣٦ خاڵ یانزدەمی ریزبەندییە، لە دوایین دوو یارییدا تەنیا خاڵێکی بەدەستهێناوە و لە وەتەی ٢٠١٤ ـەیە لە ریال مەدریدی نەبردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانانی ریال مەدرید لەنێو ئەو یاریگەیەدا دەبێت کۆششێکی باش پێشکێش بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ببەنەوە. گەڕانەوەی کەریم بنزیما و فێرلاند مێندی بۆ پێکهاتەی ریال مەدرید، هاندەرێکی باشن بۆ ئەوەی یانەی شاهانە ٣ خاڵی یارییەکە لەگەڵ خۆیدا بباتەوە مەدریدی پایتەخت. سێلتا ڤیگۆ - ریال مەدرید ١٩: ٣٠ ئاتلێتیکۆ مەدرید - دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش ٢٢: ٠٠", "summary": "دوای تەواوبوونی هەفتەی فیفا، خولەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و لە ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید هەوڵدەدات لە یەکەم یارییدا دوای شکستە گەورەکەی لە یاریی کلاسیکۆدا بەرامبەر بارسێلۆنا، ئاسەوارەکانی ئەو یارییە لە دڵی یاریزان و هاندەرانیدا نەهێڵێتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/020420224", "category": "sports", "summary_length": 244, "article_length": 1059, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 507}, {"article": "مۆراتا کە ئەمجارە لە لایەن لویس ئێنریکیی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بۆ ریزەکانی لارۆخا بانگهێشتکرایەوە، گوتی \"گەڕانەوە بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەت، هەمیشە ئامانجێکی جوانی هەر یاریزانێکە، هەموومان لەو پێناوەدا کاردەکەین، زۆر بیری یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکان لەگەڵیدا دەکەم\". مۆراتا، کە لەم هاوینەدا ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەرەو یوڤێنتوسی ئیتالی جێهێشت، باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت \"هەمیشە پەیوەندییەکانم لەگەڵ رۆناڵدۆ زۆر باشبووە\"، لەبارەی ریال مەدریدیشەوە، کە پێشتر دەستبەرداری بووە، ئەلڤارۆ گوتی \"هیچ رقێکم بۆ ریال مەدرید نییە، چونکە ئەگەر لەوێ یاریم نەکردبا نەدەبوومە یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و یوڤێنتوس\". هێڕشبەری خانمە پیرەکە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئێستاش هاندەری ئاتلێتیکۆ مەدریدە و سەیری هەموو یارییەکانی دەکات و گوتی \"ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بارسێلۆنا و ریال مەدرید باشترە، هیوادارم نازناوی لالیگا بباتەوە\". هەروەها گوتیشی \"هاوژینەکەم ناتوانێت قەدەخەم بکات لە سەیرکردنی یارییەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاهەنگگێڕان لە کاتی گۆڵکردنی رۆخی بلانکۆس\". مۆراتا رەتیشیکردەوە گوتووبێتی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بارودۆخێکی خراپدایە و گوتی \"هەواڵە بێبنەماکان زۆر بێزارم دەکەن، هەرگیز ئەو قسەیەم نەکردووە\". ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە زۆر زەحمەتە باسی رۆیشتن لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات و دەڵێت \"دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەر شایەنی رێزە، من دڵخۆشم کە دەبینم سیمیۆنی و تیپەکەی لە بارودۆخێکی باشدان\". ئەو زیاتر لەبارەی سیمیۆنییەوە، گوتی \"پەیوەندییەکی زۆر بەهێزم لەگەڵ سیمیۆنی هەیە، هیوادارم سەرکەوتووبێت، نازانم جارێکی دیکە پێکەوە دەبینەوە یان نا، ناشزانم جارێکی دیکە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبەردەکەمەوە یان نا، من ئێستا لە بارودۆخێکی باش و ئارام دام\". هەر سەبارەت بە رۆیشتنی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، مۆراتا دەڵێت \"هەموو یاریزانێک بەدوای بژاردە باشەکاندا دەگەڕێت، ئەوکات یوڤێنتوس باشترین بژاردەبوو بۆ من\". ئەلڤارۆ مۆراتا ئەوەشی نەشاردەوە کە دەیەوێت کاروانی وەرزشیی خۆی لەگەڵ یانەی خیتافی کۆتایی پێبهێنێت و گوتی \"پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆکی یانەکە و جەماوەرەکەی هەیە، پێموایە ئەوان هۆکاری ئەوەن کە من ئێستا پێگەیشتووم\". کاتێکیش پرسیاریان لەبارەی لویس سوارێزی هیرشبەری ئورۆگواییەوە لێکرد؟ کە ئێستا جێگەی ئەوی گرتووەتەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەلڤارۆ گوتی \"سوارێز یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی جیهان، لە چەند ساڵی دواییدا یەکێک بووە لە ٣ باشترین هێرشبەرانی جیهان\".", "summary": "ئەلڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/111120204", "category": "sports", "summary_length": 143, "article_length": 2247, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 1049}, {"article": "ئەمە جاری دووەمە پاسکیلسوارە دانیمارکییەکە دەبێتە پاڵەوانی گەڕێکی تور دێ فرانس لەم ساڵدا، دوای ئەوەی لە گەڕی ١٤ ـشدا بووبووە پاڵەوان. لە کاتی گەیشتنی بە هێڵی کۆتایی، سۆرین کراخ ئاندێرسۆن هەردوو پەنجەی بەرزکردەوە وەک هێمایەک بۆ ئەوەی کە دووجار لەم پاڵەوانێتییەدا بووەتە پاڵەوانی گەڕەکان. پریمۆ رۆگلیچی سلۆڤینیش پارێزگاریی لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە کرد و زۆر نزیک بووەتەوە لە نازناوی ئەمساڵ.", "summary": "سۆرین کراخ ئاندێراسۆن بووە پاڵەوانی گەڕی ١٩ ـی رکابەرییەکانی پاسکیلسواری فەرەنسای ناسراو بە تور دێ فرانس.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/190920203", "category": "sports", "summary_length": 105, "article_length": 393, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 184}, {"article": "سەرۆکی یانەی یوڤێنتوس باسی هەڵوێستی یانەکەی لە پرسی قۆپیەکردنی لویس سوارێزی یاریزانی ئورۆگوایی لە تاقیکردنەوەی زمان، کە لە ئیتالیا ئەنجامیدا، کرد و گوتی \"یوڤێنتوس هیچ پەیوەندی بەو پرسەوە نییە\". دوای ئەوەی رۆناڵد کۆمانی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لویس سوارێزی لەوە ئاگادارکردەوە کە لە پلانەکانی ئەودا نییە، سوارێز نزیکبوو لە چوونە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس و لە ئیتالیا تاقیکردنەوەی زمانی ئیتالی ئەنجامدا بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی ئیتالی، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو لە کاتی تاقیکردنەوەدا قۆپیەیکردووە، هەروەها سوارێزیش نەبووە یاریزانی یوڤێ و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد. ئەوکاتەی سوارێز بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمان گەیشتە ئیتالیا سەرۆکی یوڤێنتوس، گوتی \"بەرلەوەی سوارێز تاقیکردنەوەی زمان بکات، ئێمە لە گرێبەستەکەی کشابووینەوە، بۆیە قۆپیەکردنی ئەو هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە\". ئەو سەرۆک یانەیە، هەروەها گوتی \"یوڤێنتوس داوای لە کەس نەکردووە تاقیکردنەوەی زمان بکات، سوارێز خۆی حەزی لێبووە تاقیکردنەوە بکات\". دادگای ئیتالی سوارێزی بەوە تۆمەتبارکرد کە پێشتر پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکەی زانیوە، لێکۆلینەوەش بەردەوامە و دادگا دەیەوێت لەوە دڵنیاببێتەوە کە یانەی یوڤێنتوس دەستی لەو سەرپێچیکردنەی یاسادا هەیە یان نا؟ لەگەڵ ئەوەشدا ئانێلی دەڵێت \"دەزانم کە هێشتا لێکۆلینەوە بەشێوەی نهێنی بەردەوامە، بەڵام بۆ هەموو لایەک دووپاتیدەکەمەوە کە ئێمە لایەنێک نین لەو پرسە\".", "summary": "ئاندریا ئانێلی، سەرۆکی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، دووپاتیکردەوە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە قۆپیەکردنی لویس سوارێزەوە نییە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/151020207", "category": "sports", "summary_length": 117, "article_length": 1277, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 572}, {"article": "بەهۆی پێکانەوە یانەی ریال مەدرید لە تواناکانی چەند یاریزانێکی یانەکەی بێبەش بوو، ئەمڕۆ ئەو یاریزانانە گەڕانەوە نێو مەشقەکان و ئێستا هیچ یاریزانێک لە یانەکەدا پێکانی نییە. لە راهێنانەکانی ریال مەدریددا، ئیسکۆ گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەنجامدا، لەگەڵیدا ئاسینسیۆ و لوکاس ڤاسکێزیش دەرکەوتن و راهێنانیان کرد، هەروەها ئێدین هازاردیش کە زۆربەی کاتەکانی لە یانەکەدا بە پێکان بەسەر بردووە دەستی بە مەشقەکان کردووەتەوە. سەرەڕای گەڕانەوەیان بۆ نێو مەشقەکان، بەڵام هێشتا دیارنییە ئەو یاریزانانە بۆ یاری داهاتووی ریال مەدرید ئامادەدەبن یان نا، چونکە مەشق و ئامادەکارییەکانیان بەپێی پێویست نەبووە و توانای جەستەییان باش نییە. ریال مەدرید لە دەستپێکی لالیگادا لە دەرەوەی یاریگا خۆیدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی ریال سۆسیداد یەکسانبوو و یەکەم دوو خاڵی ئەم وەرزەی لەدەستدا.", "summary": "یانەی ریال مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت بە گەڕانەوە چەند یاریزانێک بۆ نێو مەشق و راهێنانی یانەکە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2209202011", "category": "sports", "summary_length": 102, "article_length": 757, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 341}, {"article": "ڤیاریال لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لەسەر ماڵپەری خۆی رایگەیاند، بۆ سێ وەرزی داهاتوو ئیمری دەبێتە راهێنەری یانەکە و رۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، وەک راهێنەری یانەکە دەناسێندرێت و باسی پلانی خۆی لەگەڵ یانەکە دەکات و واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات. دوو رۆژ لەمەوبەر رۆیشتنی خاڤێر کایێخای راهێنەری یانەکەی راگەیاند، سەرەرای ئەوەی لە دوای دەستپێکردنەوەی لالیگا، لە ١١ یارییدا ٧ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یانەکەی گەیاندە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو. ئیمری لە نۆڤێمبەری رابردووە دوای رۆیشتنی لە یانەی ئارسیناڵ، بەبێ کار لە ماڵەوەیە و وەرزی داهاتوو سەرپەرشتی مەشقی زەردپۆشەکانی ڤیاریال دەکات. پێشتر ئیمری لە ئیسپانیا کاریکردووە، راهێنەری یانەکانی ڤالێنسیا، سێڤییا، ئەلمیریا و لورکا دیپۆرتیڤا بووە.", "summary": "یانەی ڤیاریالی ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ ئونای ئیمری راگەیاند، بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230720204", "category": "sports", "summary_length": 116, "article_length": 696, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 323}, {"article": "یارییەکە کاژێر ٢١: ٤٥ لەسەر یاریگەی ئۆڵدترافۆرد بەڕێوەدەچێت، لە دوایین سێ یارییدا لە پرێمەرلیگدا هەردوو یانە یەکسانبوون. بەر لەم یارییە چێڵسی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئینگلتەرایە و چێڵسی پلەی شەشەمی گرتووە، دۆڕان لە یارییەکەی ئەمشەودا مانچێستەر یونایتد و رۆناڵدۆ زیاتر لە چامپیۆنزلیگ دووردەخاتەوە. رالف رانگنیک، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، لەبارەی یارییەکەوە گوتی \" پێموایە لۆژیک نییە ئێستا قسە لەسەر چامپیۆنزلیگ بکەین، دەبێت واقیعی بین، چونکە ئێمە ئەگەر هەر چوار یاریی داهاتووشمان ببەینەوە کارەکە لەدەست ئێمەدا نییە، ئەوەی لەدەستماندایە ئەوەیە کە بە شێوازی خۆمان یاری بکەین و ئاستێکی بەرز پێشکێش بکەین، گرنگ ئەوەیە ئەم وەرزەمان بە باشترین شێوە کۆتایی پێبێنین. \" راهێنەری مان یونایتد دەڵێت \"ئێمە بەرامبەر چێڵسی لە تواناکانی کۆمەڵێک یاریزانمان بێبەش دەبین، بەڵام هەوڵدەدەین بەو یاریزانانەی لەبەردەستماندان وەک باشترین تیپ یاری بکەین. \" رالف لەبارەی پێکانی کاڤانی قسەیکرد و گوتی \" سەبارەت بە ئەدینسۆن کاڤانی، بە قسەی پزیشکی یانەکەمان، پێویستە ئەو رۆژی هەینی، رۆژی دوای یارییەکەی چێڵسی بگەڕێتەوە مەشقەکان، ئەوکات دەزانین کەی ئامادە دەبێت بۆ یاریکردن. \" لەلایەن خۆیەوە تۆماس توخێل، راهێنەری چێڵسی دەڵێت \" زۆر دڵخۆشم کە لەنێو ئۆلدترافۆرددا یاری بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دەکەم، سەبارەت بەخۆم ئۆڵترافۆرد یەکێکە لە گەورەترین یاریگەکان و مانچێستەر یونایتدیش یەکێکە لە گەورەترین یانەکان، بۆیە زۆر دڵخۆشم بەم یارییە کە هەمیشە بۆ من رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر یونایتد یارییەکی گەورەیە. \" تۆماس لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت \" بەچاوپۆشین لەوەی مانچێستەر یونایتد لە چ دۆخێک و لە پلەی چەندەمی ریزبەندیدایە، ئێمە خۆمان بە باشترین شێوە بۆ یارییەکە ئامادە کردووە، ئێمە زۆر بیر لە دۆخی ئەوان و لەوەی چی لە یانەکەیاندا روودەدات ناکەینەوە. \" لە کۆتایی قسەکانیدا راهێنەرە ئەڵمانییەکە گوتی \" ئێمە بایەخ بە دوایین یارییان دەدەین و پێویستە هەست بە دڵەڕاوکێ نەکەین، بەڵام نابێت بیر لەوەش بکەینەوە کە ئەوان ئەنجامەکانیان خراپە، چونکە تیپێکی پڕ لە کوالیتییە و دەبێت بایەخی پێبدەین. \"", "summary": "لە یارییەکی دواخراوی پرێمەرلیگدا، هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی رووبەڕووی یەکدەبنەوە و هەردوو یانە دەیانەوێت کێشەکانیان بەیەکدی چارەسەربکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/280420226", "category": "sports", "summary_length": 149, "article_length": 1870, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 870}, {"article": "لیبرۆن جەیمس،، ئەستێرەی بەنێوبانگی باسکەی ئەمریکا و یانەی لۆس ئانجلێس لەیکەرز، خۆشحاڵیی خۆی بەسەرکەوتنی جۆ بایدن بەسەر دۆناڵد ترەمپ پێشاندا و لە تویتێکدا، وێنەیەکی کاریکاتێری باسکەی داناوە کە تێیدا بایدن بەسەر ترەمپ سەردەکەوێت و خاڵ تۆمار دەکات. لیبرۆن لە وەڵامی یەکێک لە هاندەرەکانیدا نووسیوویەتی، کۆتایی بەو بایکۆتە دەهێنێت کە دوای بوونی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکرد و بڕیارییدابوو نەچێتە کۆشکی سپی. لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپدا، ژمارەیەکی زۆری وەرزشوان و یانە وەرزشییە جیاوازەکان سەردانی کۆشکی سپییان کرد، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لەسەردەمی بایدن ئەو بابەتە گۆڕانکاریی بەسەردابێت. لەلایەن خۆیەوە بێن سیمۆنس، یاریزانی یانەی فێلادێلفیا نووسیوویەتی، بوونی جۆ بایدن بە سەرۆک و کامالا هاریس بە جێگرەکەی لە ئەمریکا پیرۆزە، وەک ئەوەی پێشتر گوتبووم، شارەکەمم خۆشدەوێت. دۆنۆڤان میچێل، یاریزانەی یوتاجاز لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە نووسیوویەتی، زۆر بە پەرۆشم بۆ دەرچوونی بایدن وەک سەرۆک، لەگەڵ دایک و خوشکە رەشپێستەکەم ژیام و ئەوان زۆر دڵخۆشن کە کەسێکی وەک کامالا هاریسیان هەیە، ئەو بەتەنیا نوێنەرایەتی رەشپێستەکانی جیهان ناکات، بەڵکو خانمانی رەشپێستیس دەکات. مێگان راپینۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا، یەکێک لەو یاریزانانە بوو کە لە دژی ترەمپ بوو و بۆ کامالا هاریس نووسیوویەتی، ناکرێت لە گرنگی ئەم دەستکەوتە مێژوویی و گەورەیە کەمبکەمەوە، ژنانی رەشپێست، باشووری ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکا پەیامەکەم بۆ ئەوانە، وەرن با بۆ هەمیشە ئاوڕ لە رابردوو نەدەینەوە.", "summary": "ئەستێرە و یاریزانە وەرزشییەکانی ئەمریکا، بەبۆنەی دەرچوونی جۆ بایدن، وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆیان پێشاندەدەن و لیبرۆن جەیمسیش بایکۆتەکەی شکاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/081120202", "category": "sports", "summary_length": 151, "article_length": 1359, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 615}, {"article": "رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا باس لەوە دەکەن کە مێسی دووشەممەی داهاتوو دەچێتە شاری وەرزشیی خوان گامبەر و دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا دەست بە مەشقەکانی دەکاتەوە. مێسی لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند ئەم وەرزەش لەگەڵ بارسا بەردەوام دەبێت، بێئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە دوایین وەرزیەتی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە یان نا، سەرەڕای ئەوەی لە مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا دەتوانێت بەبێ بەرامبەر بڕوات. پێشبینی دەکرا مێسی ئەمڕۆ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات و دەست بە مەشقەکانی بکاتەوە، کە ماوەی هەفتەیەکە لە پشوودایە، بەڵام ئەوە رووینەدا و چاوەڕوان دەکرێت دوای دوو رۆژ مێسی پەیوەندی با هاوڕێکانی بکاتەوە، کە سبەی هەموو یاریزانانی یانەکە پشوو وەردەگرن. یانەی بارسێلۆنا یەکەم یاری خۆی لەژێر سەرپەرشتی رۆناڵد کۆمانی راهێنەری هۆڵەندی، لە لالیگادا رۆژی ٢٦ یان ٢٧ ـی ئەم مانگە بەرامبەر ڤیاڕیال ئەنجام دەدات. مێسی لە هەڤپەیڤینەکەدا هێرشێکی تووندی کردە سەر کارگێڕی بارسێلۆنا و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەی و بە کارەسات وەسفی کردن، بەڵام گوتیشی بەردەوام دەبم، چونکە نامەوێت لە دژی یانەی تەمەنمەوە بچمە دادگا.", "summary": "لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی یانەی بارسێلۆنا، سەرەڕای ئەوەی مانەوەی خۆی لە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنیادا دووپاتکردەوە، ئەمڕۆ نەگەڕاوەتەوە مەشقەکانی یانەکەی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050920203", "category": "sports", "summary_length": 154, "article_length": 987, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 461}, {"article": "بارسێلۆنا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، گوتی \"یانەکە رۆژی هەینی لەگەڵ حکومەتی کەتەلۆنیا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و دەستەی کارگێڕیی یانەکە لەژێر رۆشنایی قەیرانی کۆرۆناڤایرۆسدا\". بڕیاربوو هەڵبژاردنەکانی بارسێلۆنا ٢٤ ـی ئەم مانگە بکرێن بارسا لە بڵاوکراوەکەیدا دەشڵێت \"لە چوارچێوەی کۆبونەوەکەدا حکومەتی کەتەلۆنیا رایگەیاند دۆخی تەندروستی ئێستا لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە نادات لە ٢٤ ـی کانوونی دووەم لە دەرەوەی شارەوانی جۆڵە بەو ئەندامانە بکرێت کە بنکەی دەنگدانیان لە شارەوانییەکانیان نییە\". هەروەها لە بڵاوکراوەکەی یانەی کەتەلۆنیدا هاتووە \"یانەکە دووپاتیکردەوە کە ئەستەمە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت بەهۆی ئەو سنووردارکردنەی جوڵەی هاووڵاتیان، کە لەلایەن حکومەتەوە لە ترسی کۆرۆنا سەپێنراوە، بۆیە پێویستە وادەی هەڵبژاردنەکان دوابخرێت\". بارسا دەشڵێت \"یانەکە داوای لە حکومەت کردووە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای وەرزشیی ئێستا هەڵبسەنگێنێت بۆ ئەوەی رێگە بدات بەدەنگدان لە رێگەی پۆستەوە لە کاتی هەڵبژاردنی نوێدا، حکومەتیش بەڵێنی داوە کە خوێندنەوە بۆ ئەو پێشنیازە بکات\". پێشتر یانە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندبوو، رۆژی ٢٤ ـی مانگی یەکی ٢٠٢١ لە کاژێر ٩ ـی بەیانی تاوەکو ٩ ـی شەو بەبێ وەستان لە بنکەکانی دەنگدان، پرۆسەی دەنگدانی یانەکە دەستپێدەکات، هەموو بنکەکانی دەنگدانیش ئامادەکراون. دووپاتیشیکردبووە کە دەنگدانەکە لە ژێر رێنمایی توندی تەندروستی بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەمجار دەبێت ئەم دەنگدانە بەشێوەی نا مەرکەزی لە ١٠ بنکەی دەنگداندا بەڕێوەبچێت، لەگەڵ ئەوەشدا رێنمایی بە دەنگدەران دەدرێت کە لە کاتی جیاجیا دەنگبدەن بۆ ئەوەی قەڵەباڵخی درووستنەبێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دۆخی ئێستای کۆرۆنا رێگەی نەدا ئەو هەڵبژاردنانە لە کاتی خۆیاندا بەڕێوەبچن.", "summary": "یانەی بارسێلۆنا دووپاتیکردەوە کە ئەستەمە لە ٢٤ ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەکە بکرێت و گوتی \"حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا رێگە نادات هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێوەبچن\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/160120211", "category": "sports", "summary_length": 200, "article_length": 1564, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 722}, {"article": "ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕی ١٤ ـی خولی تۆپی پێی نایابی عێراقدا، یانەی هەولێر کاژێر ١٤: ٠٠ یاری لەگەڵ یانەی سناعە دەکات. یارییەکە لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت، هەولێر دوای دوورخستنەوەی تاریق جرایای راهێنەری تونسی ئامادەکارییەکی زۆری بەسەرپەرشتی دڵشاد ئەحمەدی راهێنەری لاو بۆ ئەم یارییە کردووە، هەروەها شاندی هەولێر دوێنێ دوای گەیشتنیان بۆ شاری بەغدا پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق و یانەی شورتەوە دڵنیایی ئەوەیان پێدراوە کە کۆتایی بە کێشە و توندوتیژییەکان هاتووە و تیپەکە پارێزراو دەبن لەنێو یاریگەکانی بەغدا. شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند \"ئێمە بەرپرسیاریەتییەکی گەورەمان لە ئەستۆدایە و دەبێت بتوانین هاندەرانمان ئاشت بکەینەوە، بە هەموو شێوەیەک ئامادەین پاڵپشتی دەستەی کارگێڕیی نوێی یانەکەمان بکەین و کۆتایی بە ئەنجامە خراپەکان بهێنین\". لەم یارییەدا هەریەک لە هەرێم تەحسین بەهۆی پێکان، شوان مامۆ و بارزان شێرزاد بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەرد ناتوانن یاری بکەن. یانەی هەولێر وەرزی ئەمساڵ ئاستێکی خراپی لە خولی عێراق پیشانداوە، تیپەکە تەنیا ٨ خاڵی هەیە و پلەی ١٨ ـی ریزبەندیی خولەکەی گرتووە، هەر بۆیە دەستەی کارگێڕیی یانەکە بۆ راستکردنەوەی ئەنجامی تیپەکەیان لە خولی عێراق پەنایان بردە بەر هێنانی نزار مەحروسی راهێنەری سوری کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بگاتە شاری هەولێر. یانەی هەولێر و یانەی سناعە ٢٩ یارییان پێکەوە ئەنجامداوە، یانەی هەولێر ١٢ یاری بردووەتەوە، یانەی سناعە ٩ جار سەرکەوتنی بەدەستهیناوە، هەروەها لە ٨ یارییدا یەکسانبوونە.", "summary": "یانەی هەولێر کە لە بارودۆخێکی خراپدایە و تاوەکو ئێستا لە ریزبەندیی خولی نایابی عێراقدا لە ناوچەی مەترسیدایە، دەیەوێت بە بردنەوە لە یانەی سناعە خۆی چامبکاتەوە و ژمارەی خاڵەکانی زیادبکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/211220215", "category": "sports", "summary_length": 185, "article_length": 1443, "summary_token_count": 80, "article_token_count": 658}, {"article": "یانەی هەولێر کاژێر ١٥: ٠٠ یاری لەگەڵ دیوانییە دەکات، یانەکەی پایتەخت لە وەرزی ئەمساڵی خولی عێراق هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و لەم یارییەدا تاریق جەرایای راهێنەری تونسی سەرکردایەتی درێس زەردەکان دەکات و هیوای وەرگرتنی سێ خاڵی یارییەکەی هەیە. بەر لە یارییەکە تاریق جەرایا، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕیی میدیایی رووداو، رایگەیاند \"دڵخۆشم بەو پێشوازییە گەرمەی لە لایەن یانەی هەولێرەوە لە من کراوە، کارم لەسەر تەکتیک و شێوازی یاریکردنێکی تایبەت کردووە و هاتووم خاڵەکان بۆ یانەی هەولێر کۆبکەمەوە\". لە ریزی یانەی هەولێر هەریەک لە ئاکام هاشم، هەڵۆ فایەق، شێروان کوردستان بەهۆی پێکان لەگەڵ فڕانکۆ ئۆتچۆ بەهۆی بوونی کارتی سوور ناتوانن یاری بکەن. هەر ئەمڕۆ یانەی زاخۆ لە ئەرکێکی قورسدا، کاژێر ١٧: ١٥ لەنێو یاریگەی شەعبی نێودەوڵەتی لە بەغدا ململانێی یانەی شورتە دەکات، یارییەکە بۆ یانەی زاخۆ ئاسان نییە، لەبەرئەوەی شورتە خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێزە، بەڵام درێس سورەکانی خابوور بە دروشمی سەرکەوتن یاریدەکەن. ئیدریس کۆچەر، سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ بۆ رووداوی روونکردەوە \"ئامادەکارییەکی زۆر باشمان بۆ یارییەکە کردووە، چاومان لە بردنەوەیە\". یانەی هەولێر ٣ خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەی ریزبەندی خولی عێراقە، یانەی زاخۆ کە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و ٣ بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە خاوەن ١٠ خاڵە و رکابەری پلەکانی پێشەوەی ریزبەندیی دەکات.", "summary": "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕی پێنجەمی خولی یانە نایابەکانی عێراق، یانەکانی هەولێر و زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان یاریدەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/211020214", "category": "sports", "summary_length": 118, "article_length": 1222, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 545}, {"article": "رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی ئاشکرایکرد: \"یانەی ریال مەدرید ئامادەیە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکێشی یانەی پاریس سانجێرمان بکات، لە بەرامبەر بەدەستهێنانی کیلیان پێمباپێ، کە دەستەوارەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ ئەوەی یانە فەرەنسییەکە سوود لەو بڕە پارە زۆرە وەربگرێت، بەر لەوەی وەرزی داهاتوو ماوەی گرێبەستی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس بەسەربچێت\". هەروەها رادیۆ ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: \"ریال مەدرید بەدوای کاتێکی گونجاودا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بۆند پێشکێشی یانە پاریسییەکە بکات لەم هاوینەدا، ئەمە لەکاتێکدا ئێمباپێ دووشەممەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسییەوە دەدات بە ئەگەری رۆیشتن، یان مانەوە لە یانەی پاریس سانجێرمان\". یانەی پاریس سانجێرمان ترسی لێ نیشتووە هاوینی داهاتوو ئێمباپێ بەبێ بەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت و هیچ قازانجێکی ماددی دەستنەکەوێت، چونکە لە هاوینی ٢٠٢٢ ماوەی گرێبەستەکەی ئیمباپێ لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەسەردەچێت، ئەمە لەکاتێکدا لە هاوینی ٢٠١٧ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ماوەی پێنج وەرز، بە بەهای ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرە فەرەنسییەکەی لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسییەوە بۆ ریزەکانی گواستەوە.", "summary": "هێشتا یانەی ریال مەدرید هیوای بەدەستهێنانی تواناکانی کیلیان ئیمباپێ لەدەست نەداوە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەدا دەستەوارەیەکی سەرنجڕاکێش پێشکێشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130820212", "category": "sports", "summary_length": 182, "article_length": 985, "summary_token_count": 81, "article_token_count": 456}, {"article": "سەرۆکی یانەی شاختاری ئۆکراینی، سێرجی پالکین لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی راهێنەری تیپی لاوانی یانەکەی کرد، دوای ئەوەی لەلایەن رووسیاوە بۆردومانی ئەو ناوچەیە کراوە کە ئەوی تێدابووە. سێرجی پالکین لە فەیسبووکەکەیدا داوای راگرتنی جەنگ دەکات و نووسیویەتی: یەکێک لە فەرمانبەرەکانمان گیانیلەدەستدا، راهێنەری لاوانمان بوو، بە پارچەی مووشەک کوژرا، رووسیا ئۆکراینییەکان دەکوژێت، ئەم شێتییە رابگرن!. پالکین زیاتری نووسیوە: ناتوانین بێدەنگ دابینیشت، هەر رۆژەو یەکێک لە ئێمە دەبێتە قوربانی، ئێوە ئەم تاوانە دەکەن، رووسیا لەو وڵاتەی کە نازییەکانی لەنێوبرد بووەتە تیرۆرست، جیهان سەیری ئێوە دەکات، چاوەڕێی ئێوەن کە ئەم شێتییە رابگرن، بەڵام ئێوە دەترسن، ئێوە ترسنۆکن، لە وەرزشدا ترس واتلێدەکات لە پاڵەوان ببیتە هیچ، ئێوە چەندین کەسی سیڤیلتان کوشتووە، چەندین منداڵتان کوشت، ملیۆن کەستان ئاوارە کرد، بوونەتە رژێمێکی خوێنایی و بەرەو گەورەترین شکست دەچن. لە هەفتەی رابردوودا جیا لەو راهێنەرەی یانەی شاختار، هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو یاریزانی تۆپی پێی ئۆکراینا بەهۆی هێرشی رووسیاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە راگەیێندرا. هەریەکە لە ڤیتالی ساپیلۆ، یاریزانی پێشووی لاوانی تیمی کارباتی لڤیڤ و دیمیترۆ مارتینینکۆی یاریزانی گۆستۆمیل، بەهۆی شەڕەوە گیانیانلەدەستدا. ساڵی ٢٠١٤ ـەوە یانەی شاختار بەهۆی شەڕەوە دەربەدەربووە، ئەم یانەیە لە هەرێمی دۆنباسە، یاریگە بەنێوبانگەکەشیان کە ناوی دۆنباس ئارێنایە لەو ساڵەوە بووەتە سەربازگە و یانەکە بە ناچاری ماوەی ٨ ساڵە لە شاری کیێڤ یارییەکانی دەکات و بارەگا و شوێنی مەشقەکانی بۆ ئەو شارە گواستووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەرێمیی دۆنباس لەلایەن رووسیا و لایەنەکانی سەر بە رووسیاوە داگیرکراوە.", "summary": "یانەی شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی کوژرانی راهێنەری تیپی لاوانی یانەکەی بە بۆردومانی رووسیا راگەیاند.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/040320221", "category": "sports", "summary_length": 97, "article_length": 1510, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 692}, {"article": "جەزائیر کە بەبێ راهێنەری سەرەکی و ئەو ئەستێرانەی لە ئەوروپا یاری دەکەن، بەشداری لەم پاڵەوانێتییەدا کردبوو، توانی بگاتە یاریی کۆتایی، کە لەسەر یاریگەی ئەلبەیت لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رووبەڕووی هەڵبژاردەی تونس بووەوە و دوای یارییەکی بەهێز و زەحمەت، سەرکەوتن بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بووە بەشی جەزائیر. لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا و بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٠ هەزار هاندەر، هەردوو هەڵبژاردە عەرەبییەکەی کیشوەری ئەفریقا لەسەر یاریگەی ئەلبەیت رووبەڕووی یەکبوونەوە و لە کاتی زیادکراودا جەزائیری پاڵەوانی ئەفریقا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە. یارییەکە لە کاتی ئاساییدا بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام لە کاتی زیادکراودا ئەمیر سەعیود لە خولەکی ٩٩ و یاسین براهیمی لە دوایین خولەکی گێمی دووەمی زیادکراودا دوو گۆڵیان بۆ جەزائیر تۆمارکرد و نازناوەکەیان بە وڵاتەکەیان بەخشی. ئەم سەرکەوتنە دڵی هەموو جەزائیرییەکانی خۆشکرد، کە لە وڵاتەکەیان و تەنانەت لە ئەوروپاش هاندەرانی جەزائیر رژانە سەر شەقامەکان و دڵخۆشیی خۆیان نیشاندا.", "summary": "هەڵبژاردەی جەزائیر بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە خاوەنی نازناوی پاڵەوانێتی جامی عەرەب و گەلی جەزائیری تێکڕا ئاهەنگی بەو بۆنەیەوە گێڕا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/191220212", "category": "sports", "summary_length": 132, "article_length": 949, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 424}, {"article": "ماکرۆن، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی فەرەنسا، گوتی \"هەموو هەوادارانی تۆپی پێ ئەو راکردنە بەنێوبانگەی ئێمباپێیان لەبیرە، کە لە گەورەترین و ئەفسانەترین یاریی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، یاریی فەرەنسا و ئەرجەنتین لە مۆندیالی ٢٠١٨ ـدا کردی\". ئەو گوتیشی \"بێگومان هیواخوازین بەڵێنەکان ببنە راستی لە رێگەی بەدەستهێنانی باشترین دەستکەوتەکان لەسەر ئاستی کیشوەری، لەوەش گرنگتر سەرنجی جەماوەر بە پاس و گۆڵی جوان رابکێشرێت، کە بێگومان ئێمباپێ دەتوانێت ئەوە بکات\". سەرۆکی فەرەنسا، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو شوێنەی کیلیان بۆخۆی لە دڵی فەرەنسییەکاندا کردووەتەوە بەهۆی ئەو هەڵوێستەیەتی کە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگەدا هەیەتی، زێدەباری کاری جددی، پابەندبوون بە مەشقەکان و یاریکردنی خاوێن. ماکرۆن باسی ئەوەشی کرد کە بە چاوپۆشین لەو سەرپێچیانەی بەرۆکی ئەستێرەکان دەگرن، ئێمباپێ کوڕێکی هێمن و لەسەرخۆیە، هەمیشە خەون و ئاواتی هەیە، ئەرک و مافەکانی خۆی دەزانێت، کە لەوانەبوو لە هاوینی رابردوودا هەموو شتێک بگۆڕێت بەهۆی لەدەستدانی لێدانێکی سزاوە. بە قسەی ئیمانوێل ماکرۆن، ئێمباپێ هەمیشە توانای هەستانەوەی هەیە و دەتوانێت رووبەڕووی هەموو رەخنەکان ببێتەوە و گوتی \"ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو پاڵەوانێکی گەورەیە\". لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە کیلیان ئێمباپێ، سەرۆکی فەرەنسا گوتی \"لەوانەیە ئەو گەنجێکی بچووک بێت، بەڵام لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جیاوازبووە، ئەزموونی سەرسوڕهێنەری هەبووە، ئەو بوێرە و دڵنیام کە بەردەوام دەبێت لە سەرسامکردنمان\". ئەم قسانەی سەرۆکی فەرەنسا لە کاتێکدان کە ئێمباپێ لە هاوینی ساڵی داهاتوودا، ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتاییدێت، ئەو ئێستا ئازادە لەوەی دانوستاندن لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە بکات بۆ ئەوەی لە سەرەتای وەرزی داهاتوودا بچێتە ریزەکانی. کیلیان ئێمباپێ تاوەکو ئێستا بەتەواوی بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە، کە یانەکەی دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و ئەویش بەپێی راپۆرتەکان نیازی رۆیشتنی هەیە، بەتایبەت کە ماوەیەکی زۆرە ناوی بە یانەی ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە. هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و لە هاوینی داهاتوودا بەبێ بەرامبەر دەچێتە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کە بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئێمباپێ بە پۆچێتینۆی گوتووە \"من گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە و لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا هیچ پەیوەندییەکم بە پاریس سانجێرمانەوە نامێنێت\". ئەگەرچی لە هاوینی رابردوودا ئێمباپێ بەئاشکرا داوای لە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کرد کە رێگەی پێبدەن بڕواتە ریال مەدرید و بەرپرسانی ئەو یانەیەش بەفەرمی لەسەر ئەو پرسە دانوستاندنیان لەگەڵ یانەی پاریسی کرد، بەڵام دەرئەنجام یاریزانەکە لە یانەکەی مایەوە.", "summary": "ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەسنی کیلیان ئێمباپێی دا و بە پاڵەوانێکی گەورە ناویبرد، گوتیشی \"ئێمباپێ دەتوانێت رووبەڕووی هەموو رەخنەکان ببێتەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/060120226", "category": "sports", "summary_length": 147, "article_length": 2362, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 1068}, {"article": "یاریزانانی ئەڵمانیا پێش دەستپێکردنی یارییەکەیان بەرامبەر ئایسلەندا لە گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکاندا، وشەی \"مافی مرۆڤ\"ـیان لەسەر درێسەکانیان نووسیبوو. یاریزانانی نەرویجیش بەشێوەیەکی هاوشێوە لەپێش یارییەکەیان لەدژی جیبرالتار خۆپیشاندانیان کرد و پەیامی \"مافەکانی مرۆڤ لەنێو و لە دەرەوەی یاریگەدا\"ـیان لەسەر درێسەکانیان نووسیبوو. ئەو دەستپێشخەریانە دوای لێکۆڵینەوەیەک هاتن کە لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا بڵاوکرایەوە و بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ٦٥٠٠ کرێکار بەهۆی رووداوەکانی پەیوەست بە یاریگاکانەوە گیانیان لەدەستداوە لەو کاتەوەی قەتەر لە ساڵی ٢٠١٠ ـدا مافی رێکخستنی مۆندیالی وەرگرتووە. یانەی ترۆمسۆ، کە لە خولی نایابی نەرویجیدا یاری دەکات، داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی کرد بیر لە بایکۆتکردنی مۆندیال بکاتەوە، دوای ئەوەی راپۆرتی گاردیان بڵاوکرایەوە، بەڵام کیلەر دژایەتی ئەو بۆچوونە دەکات. کیلەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فیدراسیۆنی ئەڵمانیادا، گوتی \"قەتەر دەستی بە چەندین چاکسازی کردووە و پێشکەوتنی بەرچاویش هەیە، هەرچەندە هێشتا هەنگاوی دیکە هەن بۆ ئەنجامدانی\". سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا، گوتیشی \"دەبێت ئێمە بەهاکانمان بەرز رابگرین و رێگە بدەین دەنگەکان هەموو کاتێ ببیسترێن، هەموو یاریزانێک خەون بە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەیەوە دەبینێت لە مۆندیالدا، هاوکات دەزانن کە مافەکانی مرۆڤ سازشی لەسەر ناکرێت\". رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکاش، لەو بارەیەوە رایگەیاند \"بایکۆتکردنی مۆندیال هەڵەیەکی گەورەیە\". گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پرۆژە و کلتووری جامی جیهانی، هەموو ئەو ئامارە ترسێنەرانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت \"ئێمە هەمیشە شەفاف بووین لەبارەی تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران و لەو کاتەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە دەست بە دروستکردنی یاریگەکان کراوە ٣ مردنی پەیوەندیدار بە کار و ٣٥ مردنی نا پەیوەست بە کارەکە هەن\".", "summary": "فریتز کیلەر، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا رایگەیاند، فیدراسیۆنەکەیان دژی بایکۆتکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ ـە، بەڵام پشتگیری لە هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەکات لە پشتگیریکردن لە مافی کرێکارانی کۆچبەر لە قەتەر.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270320212", "category": "sports", "summary_length": 212, "article_length": 1633, "summary_token_count": 97, "article_token_count": 734}, {"article": "هەندێک سەرچاوەی رۆژنامەڤانی لە بەریتانیا باس لەوە دەکەن کە میندێز گەشتی بەریتانیای کردووە بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و ترسی رۆناڵدۆ لەوەی خەونەکەی بە گەڕانەوە بۆ ئۆلترافۆرد بە کارەساتێک تەواوببێت. بەگوێرەی ئەوە سەرچاوانە، کریستیانۆ لە کۆی ٢٩ گۆڵی مانچێستەر یونایتد لە هەموو خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزەدا ١٤ گۆڵی کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەهۆی ئاست و ئەنجامەکانی یانەکەی تووشی بێئومێدی و رەشبینی بووە. وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، رۆناڵدۆ بێزار و بێئومێدە لەو پلان و شێوازی یاریکردنەی رالف رانگنینکی راهێنەری نوێی یانەکەی پەیڕەوی دەکات و دەڵێن \"کریستیانۆ پێیوایە شێوازی یاریکردنی رالف گونجاو نییە و ناتوانن بەو راهێنەرەوە ململانێ لەسەر هیچ نازناوێک بکەن\". سەرچاوەیەکی نزیک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاشکرایکردووە کە کریستیانۆ زۆر نیگەرانە سەبارەت بەوەی لە مانچێستەر یونایتد روودەدات، چونکە یانەکە رەخنەیەکی زۆری ئاراستە دەکرێت و کریسیش دەزانێت کە ئەو یەکێکە لە سەرکردەکانی تیپەکە، بۆیە رەخنەکان ئەویش دەگرنەوە، بەچاوپۆشین لەوەی چەند گۆڵی بۆ مان یونایتد تۆمارکردووە. ئەو سەرچاوەیە، زیاتر دەڵێت \"لەو یانەیەدا زۆر کێشە هەن و رۆناڵدۆ هەست بە گوشارێکی زۆر دەکات، ئەو بەهۆی ئەو دۆخەوە زۆر نیگەرانە و لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردا دەژیت\". هەروەها دەشڵێت \"کریس زۆر حەزدەکات گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر یونایتد سەرکەوتوو بێت، بەڵام ئیدی هەستی بەوە کردووە کە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بردنەوەی نازناوەکان زۆر زەحمەت دەبێت\". سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە رۆناڵدۆ و میندێز ماوەیەک پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئێستای مانچێستەر یونایتد کردووە و باسیان لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان کردووە و دەڵێن \"کریستیانۆ و میندێز هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاو دەگرن و دەکرێت هەر شتێک رووبدات\".", "summary": "کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ خۆرخێ میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1001202210", "category": "sports", "summary_length": 192, "article_length": 1590, "summary_token_count": 90, "article_token_count": 755}, {"article": "بەرەبەیانی رۆژی هەینی، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە یارییەکی گرنگی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر، دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی پێرو، کە بە ئەگەری زۆرەوە ئەنجامی ئەو یارییە ناسنامەی بلیتی چوارەمی گەیشتن بە مۆندیال لەنێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیەدا دیاری دەکات. لویس سوارێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، هیوای خواست خۆی و هاوڕێکانی بگەنە مۆندیال، بۆ ئەوەی بۆ جاری چوارەم بەشداری لە گەورەترین بۆنەی وەرزشیی جیهاندا بکەن. سوارێز گوتی \"لەوانەیە ئەمە دوایین یاریی من بێت لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانیمان، بۆیە چێژوەرگرتنم ئەمجارە جیاواز دەبێت، من ئەمجارە ئارەزوویەکی زیاترم هەیە بۆ گەیشتن بە مۆندیال، بۆ ئەوەی دەرفەتی ئەوەم هەبێت بۆ جاری چوارەم لە کاروانی خۆمدا بەشداری لە مۆندیالدا بکەم\". هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، هەروەها گوتی \"ئەوە بۆ من و هاوڕێکانم لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەستکەوتێکی سەرسوڕهێنەر دەبێت، کە ئەوانیش لە هەمان بارودۆخی مندان، بۆیە ئێمە ئەو ئەدریالین و دڵخۆشیی و وزەیەمان تێدایە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی یاری بکەین\". لویزیتۆ لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی \"بڕوام بەوەیە کە زۆر یاریی گرنگم لە کاروانی خۆمدا کردووە و زەحمەتە شرۆڤەی ئەو دۆخە بکەم، بەڵام بێگومان یاریی ئەمجارەمان بەرامبەر پێرۆ لەوانەیە گرنگترین یاری بێت لە ژیانمدا، بەو پێیەی دەرفەتمان پێدەدات جارێکی دیکە بەشداری لە مۆندیالدا بکەین\".", "summary": "لويس سوارێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، هیوا دەخوازێت بۆ جاری چوارەم بەشداری لە مۆندیالدا بکات، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەگەر هەڵبژاردی ئۆرۆگوای نەگاتە مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر، واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی دێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/230320224", "category": "sports", "summary_length": 236, "article_length": 1272, "summary_token_count": 126, "article_token_count": 602}, {"article": "زه‌كه‌ریا مورادى، یاریزانێکی لاوى كوردە، وەک هێرشبەر یاری بۆ یانه‌ی ئیستقلالی ئێرانی دەکرد، بەڵام ئەو یانەیە رازی نەبوو چیدی ئەو یاریزانە کوردە لە ریزەکانیدا بهێڵێتەوە، لەبەرئەوەی وەک بەرپرسانی ئەو یانە بەناوبانگەی ئێران باسیدەکەن، زەکەریا خزمەتی سەربازی تەواونەکردووە و ئەوان ناتوانن بەدوای کێشەکانی ئەوەوەبن. دوای ئەو هەڵوێستەی یانەی ئیستقلال، یاریزانە کوردەکە بڕیاریدا وەک سه‌رباز و یاریزانیش بۆ دوو ساڵ په‌یوه‌ندى به یانه‌یه‌كى دیکەی ئێرانه‌وه بکات، کە یانه‌ى مه‌لوان به‌نده‌ر ئینزلییە و له خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ئێران (لیگ ئازادگان) ركابه‌ریی ده‌كات. یانه‌ى ئیستقلال لەبارەی زەکەریایەوە بە فەرمی بڵاویكرده‌وه كه یانه‌كه‌یان ناتوانێت به‌دواى كێشه‌ى ئه‌و یاریزانه‌وه بكه‌وێت، بۆیە مورادى سه‌ردانى یانه‌ى ئیستقلالى تارانى كرد و پاش جیابوونه‌وه و وه‌رگرتنى مافى ده‌ستبه‌رداربوونى، ماڵئاوایی له یاریزانان و كاستى راهێنه‌رى و ئه‌ندامانى یانه‌كه كرد. بەمەبەستی ته‌واوكردنى خزمه‌تى سه‌ربازى و یاریكردن، زه‌كه‌ریا مورادى ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌فه‌رمیی په‌یوه‌ندى به یانه‌ى مه‌لوانه‌وه كرد و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ تا ته‌واوكردنى خزمه‌ته‌كه‌ى له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. زەکریا مورادی وەک هەر گەنجێکی ئێرانی پێویستی بە بەخشینی ئەکادیمی بوو، بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازی نەکات، بەڵام لەبەرئەوەی لە زانکۆ دەرکرا، دەبووایە بچێتە سەربازیی، بۆیە یانە شینەکەی تاران بڕیاریدا دەستبەرداری زەکەریا ببێت. بەرپرسانی یانەی ئیستقلال دەڵێن \"پێشتر چەندینجار زەکەریامان لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە کێشەکانت چارەسەر بکەی، بەڵام ئەو هیچ بایەخێکی پێنەدادا\". زەکەریا مورادى، یاریزانێکی كوردە، لە هێڵی هێرشبردن یاریدەکات، تەمەنی ٢٢ ساڵانە، رۆژى ١٤ ـی مانگی هەشتی ساڵی ١٩٨٨ له شارى دیوانده‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، باڵاى ١٧٨ سانتیمه‌تره، به قاچى چه‌پ یارى ده‌كات. سەرەتای یاریكردنى بۆ وه‌رزى ٢٠١٥ - ٢٠١٦ دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى فه‌جر تاران دەرکەوت. دواى ئه‌وه ساڵى ٢٠١٦ چووە ریزەکانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى ته‌هران مۆبه‌دێل و وه‌رزى ٢٠١٧ - ٢٠١٨ له تیپى لاوانى یانه‌ى ئه‌بومه‌سلیم تاران یاریکرد، وه‌رزى ٢٠١٨ - ٢٠١٩ بۆ تیپى لاوانى یانه‌ى ئیستقلال یارى كردووه. لە وه‌رزى ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ دا بۆ ریزەکانی تیپی یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلال سه‌رخراوه و له چه‌ند یارییه‌كى پڕۆلیگى یانه‌كانى ئێران و چامپیۆنزلیگى ئاسیادا به‌شدارى كردووه.", "summary": "یانەی ئیستقلالی ئێرانی یاریزانێکی کورد لە پێکهاتەکەی دەردەکات، بەهۆی ئەوەی خزمەتی سەربازی تەواونەکردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/221120205", "category": "sports", "summary_length": 104, "article_length": 2134, "summary_token_count": 50, "article_token_count": 991}, {"article": "رۆژنامەکانی فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، هەریەکە لە نەیمار داسێلڤا و کیلیان ئێمباپێ دڵخۆشن لە یانەکەیان و بڕیاری مانەوەیانداوە لە پاریس سانجێرمانداوە و ئەم بڕیارەشیان بە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە راگەیاندووە. دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاریزانانی یانەکە هیوایان بە یانەکەیان هەیە کە لە وەرزی داهاتووشدا بە هەمان شێوە رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان بکەن بە تایبەتی چامپیۆنزلیگ، بۆ ئەم مەبەستەش پشت بە تواناکانی نەیمار و ئێمباپێ دەبەستنەوە. پێش کۆتاییهاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە و لە رابردووشدا چەند جارێک دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە نەیمار دەگەڕێتەوە بارسێڵۆنا و ئێمباپێش دەچێتە ریال مەدرید، بەڵام رۆژنامەکانی فەرەنسا مانەوەی هەردوو یاریزانەکەیان لە پاریس سانجێرمان راگەیاند.", "summary": "یانەی پاریس سانجێرمان رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ئەستێرەکانی یانەکەی ببێت و لەگەڵ یاریزانەکانی لەسەر مانەوە رێککەوتووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2708202010", "category": "sports", "summary_length": 117, "article_length": 735, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 321}, {"article": "ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ لە سێیەم رۆژیدا، رووداوێکی دیکەی جوان و سەرنجڕاکێشی بەخۆیەوە بینی کاتێک دوو کەسی یەک خێزان لە رۆژێکدا دوو میدالیای زێڕیان بۆ وڵاتەکەیان بردەوە. هیفومی ئابێ، یاریزانی جودۆی ژاپۆنی، لە رکابەرییەکانی جودۆی پیاوان لە کێشی ٦٦ کیلۆگرامدا میدالیای زێڕی بەدەستهێنا و ژاپۆنییەکانی دڵخۆشکرد، بەڵام دوای چەند کاژێرێک ئوتا ئابێی خوشکیشی لە هەمان یاری لەسەر ئاستی خانماندا، میدالیای زێڕی لە کێشی ٥٢ کیلۆگرام بەدەستهێنا و دڵخۆشیی خێزانەکەی و ژاپۆنییەکانی دووئەوەندە کرد. هەواڵی ئەو خوشک و برا ژاپۆنییە، لە لایەن میدیای ئەو وڵاتەوە زۆرترین بایەخی پێدرا و هەردووکیان بە پاڵەوانی ژاپۆن وەسفکران، بەو پێیەی لە خێزانێکدا دوو کەس دوو میدالیای زێڕیان بۆ وڵاتەکەیان بردووەتەوە.", "summary": "خوشک و برایەکەی ژاپۆنی دوو میدالیای زێڕ لە ئۆڵیمپیادی ٢٠٢٠ ـی تۆکیۆ بۆ وڵاتەکەیان بەدەستدێنن و خێزانەکەیان و هەموو ژاپۆنییەکان دڵخۆش دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260720216", "category": "sports", "summary_length": 139, "article_length": 674, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 313}, {"article": "دڵنای سامی کچە یاریزانێکی تۆپی پێیە و تەمەنی ١٣ ساڵە، ئەم کچە چەندجارێک ناوی خۆی کردووەتە ئەحمەد، بۆ ئەوەی لەگەڵ کوڕان یاریی بکات، زۆرینەی جارەکانیش بووەتە هۆکاری سەرکەوتنی تیپی کۆڵانەکەی. دڵنای دەڵێت، لەگەڵ باوکی دەچوو بۆ یارییکردن، بەڵام بەهۆی ئەوەی هاوڕێکانی لە خۆی گەورەتربوون یارییان پێنەدەکرد، بۆیە لەگەڵ کوڕە هاوتەمەنەکانی خۆی یارییکردووە، کاتێک قژیی بڕیووە و کەس نەیزانیووە ئەو کچە، ئەو کچە یاریزانە دەڵێت، لە یارییەکاندا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و چەندینجار بە گۆڵەکانی بووەتە هۆکاری بردنەوە. سامی ئیسماعیلی باوکی دڵنای، یەکەم کەس بووە هەستی بە بەهرەی کچەکەی کردووە و هاوکارییکردووە بۆ ئەوەی ورەی بەرزبکاتەوە و هەلی ئەوەی هەبێت سەیری یارییەکان بکات و تۆپی پێ بکات، ئەو دەڵێت خۆشەویستی تۆپی پێ دڵی کچەکەی داگیرکردووە، بۆیە چاوەرێی داهاتوویەکی گەشتی لێدەکات و لە هەر شوێنێک بێت پاڵپشتی لە کچەکەی دەکات. دڵنای ئێستا لەگەڵ تیپێکی خانمان راهێنان و یارییدەکات، لەگەڵ ئەوەی رووبەڕووی ئاڵنگاری و سەختی زۆردەبنەوە، ئامانجی ئەوەیە لە داهاتوودا ببێتە یاریزانێکی بەتوانا و خۆی لە پاڵەوانێتییەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا ببینێتەوە. لە چەند ساڵی رابردوودا لە رۆژئاوای کوردستان، رێگرییەکانی بەردەم وەرزشی خانمان کەمبوونەتەوە، کچان هاوشێوەی پیاوان لە یاریگەکان دەردەکەون، تۆپی پێ، تایکواندۆ، پایسکلسواری و چەندین وەرزشی دیکەی جیاواز دەکەن و لە پاڵەوانێتییەکاندا ئاستێکی بەرز پێشاندەدەن. بردنەوەی نازناوی خولی تۆپی پێی سووریا لەلایەن خانمانی عامودا، هیوایەکی بەهێزی داوەتە کچانی رۆژئاوای کوردستان و هیوای ئەوانی زیاتر گەشکردووە.", "summary": "هەموو خێزانەکەی هاوکاریی دەکات، دایکیی دەرگای خەونەکانی بۆ دەکاتەوە و رێگەی بەردەم دڵنای کچی خۆش و ئاسان دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/130720201", "category": "sports", "summary_length": 111, "article_length": 1421, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 647}, {"article": "یانەی شاهانە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، بەهۆی ئەوەی دوای ٤٠ ساڵ بۆ یەکەمجارە لە مێرکاتۆی هاوینەدا هیچ گرێبەستێک نەکات، لە کاتێکدا بای نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ یاریزانیشی فرۆشت، بەڵام ئەگەر هۆکارەکە بزانرێت رەخنەکە هیچ بەهایەکی نامێنێت. کیلیان ئێمباپێ و زینەدین زیدان راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیاوە، دەڵێن \"هەموو ئەوەی ریال مەدرید لەم هاوینەدا کردوویەتی لەپێناو خەونە گەورەکەیە، کە ویستیوویەتی پارەیەکی زۆر کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بکات، کە خەونی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید و زینەدین زیدانی راهێنەریەتی\". وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، هەر لەو کاتەوەی ئێمباپێ لە مۆناکۆوە پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانەوە کردووە، بووەتە ئامانجی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید، کە زۆر سەرسامە بەو یاریزانە فەرەنسییە و بڕیاریداوە هەموو شتێک بکات لەپێناو هێنانی بۆ ریزەکانی لۆس بلانکۆس. ریال مەدرید لەم هاوینەدا سێ یاریزانی لە خواستن گەڕاندەوە ریزەکانی، کە بریتین لە هەریەک لە ئاندرێ لۆنینی گۆڵپارێز، ئەلڤارۆ ئۆدریازۆلا و مارتن ئۆدیگارد، هەروەها بای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆش یاریزانی فرۆشت، کە تەنیا بە فرۆشتنی ئەشرەف حەکیمی بە ئینتەرمیلان ٤٠ ملیۆن یۆرۆی دەستکەوت، هەروەها سێرخیۆ ریگیلۆنیشی بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بە سێڤییا فرۆشت.", "summary": "یانەی ریال مەدرید، کە لەم مێرکاتۆیەدا هیچ گرێبەستێکی نەکرد و کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی فرۆشت، لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە گەورەکەی بووە لە وەرزی داهاتوودا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0710202011", "category": "sports", "summary_length": 152, "article_length": 1212, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 570}, {"article": "جۆزێف نیوگاردنی شۆفێری ئەمریکی پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی سانت پێترسبێرگی ئۆتۆمبێل بەدەستهێنا، بەڵام سکۆت دیکسۆنی شۆفێری نیوزیلەندی لە پێشبڕکێکانی ئاندی کاردا یەکەم بوو، و لە کۆتایی وەرزدا شەشەم نازناوی ئەم پێشبڕکێیانەی بەدەستهێنا. نیوگاردن لە کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا خێراییەکی سەرسوڕهینەری تۆمارکرد و دوو رکابەری تێپەڕاند، بەڵام ئەوە بەس نەبوو، لەبەرئەوەی دیکسۆنی تەمەن ٤٠ ساڵان پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێیەکەدا بەدەستهێنا و بە کۆی خاڵەکانی هەموو پاڵەوانێتییەکە نازناوەکەی بردەوە.", "summary": "جۆزێف نیوگاردن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەڵام سکۆت دیکسۆن نازناوی پاڵەوانێتییەکە بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2610202010", "category": "sports", "summary_length": 87, "article_length": 488, "summary_token_count": 43, "article_token_count": 235}, {"article": "مایکل دووگ، پزیشک و سەرۆکی دەستەی پزیشکانی فیفا دەڵێت، دەستپێکردنەوەی خولەکانی ئەوروپا مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستی گشتی دروستدەکات، رێنمایی یانەکان و بەرپرسەکانیان دەکەم، بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، با خۆیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەبکەن لە جێگەی ئەوەی کە یارییەکانی ئەم وەرزە تەواوبکرێن. مایکل دووگ، سەرۆکی دەستەی پزیشکانی فیفا ئەو بەرپرسەی فیفا زیاتر گوتی، هەوڵدان بۆ تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزە مەترسیدارە و مەترسییەکی بچووک نییە، بەڵکو مەترسی لەنێوان ژیان و مردندا دروستدەکات، ئەمەش پێمان دەڵێت پێویستە وریابین و بەباشی بیربکەینەوە پێش ئەوەی بڕیاری یارییکردن بدەین. دووگ دەڵێت، وەک پزیشکێک، نەک وەک رێکخراوێک کە یارییەکان بەڕێوەدەبات پێتان دەڵێم دەبێت زۆر وریابین.", "summary": "سەرۆکی دەستەی پزیشکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان هوشداری دەدات لەبارەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولەکانی ئەوروپا لە چەند مانگی داهاتوودا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2904202012", "category": "sports", "summary_length": 139, "article_length": 676, "summary_token_count": 56, "article_token_count": 304}, {"article": "ماوەی دوو وەرزە لاوتارۆ بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورە، یانەی ئینتەرمیلانیش هێشتا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە، بۆیە چەند یانەیەک چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و هێشتا بە ئامانجیان ماوەتەوە، بەتایبەتیش هەردوو گەورە یانەی ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ریال مەدرید. لە هاوینی رابردوودا لاوتارۆ مارتینێزی تەمەن ٢٣ ساڵان نزیکبوو لە چوونە ریزەکانی بارسا، بەڵام ئینتەرمیلان رازی نەبوو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کەمبکاتەوە، کە ١١١ ملیۆن یۆرۆ بوو، بۆیە بارسا نەیتوانی واژۆی ئەو هێرشبەرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستبێنێت. بەپێی هەواڵی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، هێشتا لاوتارۆ ئامانجێکی سەرەکی بارسێلۆنایە و دەشڵێن \"هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش هاتوونەتە نێو رکابەرییەکە و دەیانەوێت کوڕە ئەرجەنتینییەکە ببەنە ریزەکانیان\". رۆژنامەکانی ئیسپانیا، دەڵێن \"ئەو یانانەی چاویان بڕیوەتە تواناکانی لاوتارۆ، بە بایەخەوە چاوەڕێی ئەو کۆبوونەوەیەن کە بڕیارە بەمنزیکانە، کارگێڕیی یانەی ئینتەرمیلان لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانەکە بکات بۆ دیاریکردنی چارنووسی، بە مانەوە یان رێگەدان بە رۆیشتنی\". بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەرپرسانی ئینتەرمیلان دەیانەوێت گرێبەستی لاوتارۆ نوێبکەنەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیشی نەهێڵن، بەڵام نوێنەرانی ئەو یاریزانەش داوادەکەن مووچەی ساڵانەی بکرێتە ٧.٥ ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا مووچەی ساڵانەی ئێستای تەنیا ٢.٢ ملیۆن یۆرۆیە.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیتالیا، باس لەوەدەکەن کە یانەی ئینتەرمیلان بەمنزیکانە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی چاەرەنووسی لاوتارۆ مارتینێزی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەی دەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/251120202", "category": "sports", "summary_length": 172, "article_length": 1258, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 584}, {"article": "دوای ئەوەی لە گەڕی رابردوودا نەیتوانی سێ خاڵی یارییەکە لە یانەی ئاتلێتیک بیلباو وەربگرێت و بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی ئیسپانیا کوڕانی سیمیۆنی داواکاریی ئەوەیان لەسەرە کە یارییەکەی ئەمڕۆیان ببەنەوە و شکست بە یانەی خیتافی بهێنن، کە یارییەکەی ئەمڕۆ لە کاژێر ٢٠: ٣٠ لەسەر یاریگەی کۆلسیۆم ئالفۆنسۆ پێرێز لە شاری مەدرید دەکرێت. لە یارییەکی دیکەی ئەمڕۆدا، یانەی ئاتلێتیک بیلباو لەسەر یاریگەی سان مامێس لە هەریمی باسک میوانداری یانەی رایۆ ڤاییکانۆ دەکات کە لەم وەرزەدا گەڕاوەتەوە و ئاستێکی باش پێشکێش دەکات و گەڕی رابردوو سێ گۆڵ و سێ خاڵیان لە یانەی خیتافی وەرگرت، ئەم یارییە کاژێر ٢٣: ٠٠ دەکرێت. لەلایەکی دیکەوە و هەر لە کاژێر ٢٣: ٠٠، یانەی لیڤانتی بەرامبەر بە یانەی سێلتا ڤیگۆ یاریی هەیە و یارییەکەش لە یاریگەی فیگێرا ڤاسکێز دەکرێت کە تایبەتە بە یانەی لیڤانتی.", "summary": "ئەمڕۆ گەڕێکی دیکە لە یارییەکانی خولی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت و سێ یاری هەن کە گرنگترینیان خیتافی و ئاتلێتیکۆ مەدریدن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210920213", "category": "sports", "summary_length": 114, "article_length": 790, "summary_token_count": 55, "article_token_count": 384}, {"article": "بارسێلۆنا بەسەرکردایەتی ئالێکسیا پوتێیاس دەیەوێت بۆ دووەم وەرز لەسەریەک نازناوەکە بباتەوە، لەکاتێکدا وەرزی رابردوو بۆ یەکەمجار بووەتە پاڵەوان، بۆ ئەوەش چاوەڕواندەکرێت ١٥ هەزار هاندەری یانەکە بچنە شاری تۆرینۆ. بارسێلۆنا دوای بردنەوەی نازناوی لالیگا، لەبەردەم نووسینەوەی مێژوویەکی دیکەدایە، لەکاتێکدا لە ٤٥ یاریی رابردوودا تەنیا یەک یارییان دۆڕاندووە و لە دوایین ٤ وەرزیشدا سێیەمجارە دەگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە. ئەوەی تایبەتە بە لیۆن، یانەکە پاشای پاڵەوانێتییەکەیە و بەبردنەوەی ٧ نازناو خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگی خانمانە، لە دوایین ٦ وەرزیشدا یانە فەرەنسییەکە ٥ جار بووەتە پاڵەوان. لیۆن جگە لەوەی لە پاڵەوانێتییەکەدا مێژوویەکی گەورەی هەیە، بەرامبەر بارسێلۆناش ئەنجامەکانی جێگەی دڵخۆشین، لە سێ یارییدا کە بەرامبەر یەکدی یارییانکردووە، یانە فەرەنسییەکە هەموو یارییەکانی بردووەتەوە، کە یەکێکیان یاریی کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بوو، بۆیە یارییەکە بۆ بارسێلۆنا جۆرێکە لە تۆڵەکردنەوە. ئەگەر بۆ لیۆن بردنەوەی یارییەکە تەنیا گەڕانەوە بێت بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان، ئەوا بۆ بارسێلۆنا بردنەوەی یەکەم نازناوی ئەوروپییە لەسەر هەموو ئاستە جیاوازەکان، لەکاتێکدا تیپی پیاوانی هەر زوو لە چامپیۆنزلیگدا کرایە دەرەوە و لە باسکەی ئەوروپاشدا لە قۆناخی پێشکۆتاییدا بە ریال مەدرید دۆڕا.", "summary": "ئەمشەو یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی خانمان بەڕێوەدەچێت، کاژێر ٢٠: ٠٠ لە یاریگەی ئالیانزی یانەی یوڤێنتوس هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و لیۆنی فەرەنسی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/210520223", "category": "sports", "summary_length": 170, "article_length": 1173, "summary_token_count": 84, "article_token_count": 548}, {"article": "دەنگۆیەکی بەهێز هەیە لەسەر داهاتووی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول، هەرچەندە ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ رێدز بەردەوامە. سەڵاح خۆی لە هەڤپەیڤێنێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی ئیسپانی لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا پێشبینی داهاتووی خۆی ورووژاند. سەڵاح دەرگای رۆیشتنی لە لیڤەرپوول کردەوە و لەوێ ئاماژەی بە ئەگەری رۆیشتن بۆ ریال مەدرید یان بارسێلۆنا کرد. پێشبینییەکان لەبارەی داهاتووی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول زۆرتر بوونە بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی ئێستا لیڤەرپوول پێیدا تێپەڕدەبێت، کە ٦ یارییە بەسەریەکەوە لەنێو ئانفێڵددا دەدۆڕێت. خافێر تیباس: نەیمار و رۆناڵدۆ رۆیشتن و کاریگەرییان بەسەر لالیگاوە نەبوو خافێر تیباس، سەرۆکی خولی ئیسپانیا لە هەڤپەیڤینەکەیدا، زیاتر گوتی \"پێموایە لەم هاوینەدا پرسی گرێبەستکردنی ریال مەدرید یان بارسێلۆنا لەگەڵ محەممەد سەڵاح قورس دەبێت\". ئەو زیاتر گوتی \"تاوەکو ئێستا ئاسان نییە، سەڵاح لە ئینگلتەراوە بجوڵێت، چونکە زەحمەتە یانەیەک هەبێت بتوانێت پارەی پێویست بۆ کڕینی بدات، کە بێگومان نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزە\". تیباس لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"پێموایە لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا گواستنەوەی زۆر و بە نرخ ناکرێن، لەوانەیە گرێبەستی جیاوازی تێدابێت، بەڵام ئەوە نابینم\". تیباس هیوای خواست محەممەد سەڵاح پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید یان بارسێلۆناوە بکات، بەڵام وەکخۆی گوتی \"پێموایە هیچ گرێبەستێکی گەورە ناکرێت\". هەروەها لەبارەی ئەگەری رۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە لالیگا و کاریگەرییەکانی بۆ سەر خولەکە، گوتی \"هیوادارم مێسی بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر بشڕوات کاریگەری ناکاتە سەر لالیگا لە رووی هاندەرانەوە، پێشتر نەیمار رۆیشتووە و هیچ کاریگەری نەبووە، ئینجا رۆناڵدۆش رۆیشتووە و هیچ کاریگەری نەبووە، مێسیش بەهەمانشێوە\".", "summary": "خافێر تیباس، سەرۆکی لالیگا بە دووری دەزانێت لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا محەممەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول بچێتە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یان بارسێلۆنا و دەشڵێت \"رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا هیچ کاریگەری بەسەر لالیگاوە نابێت\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/090320214", "category": "sports", "summary_length": 240, "article_length": 1539, "summary_token_count": 108, "article_token_count": 717}, {"article": "میدیای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، هێرشبەرە هۆڵەندییەکە لەلایەن رۆناڵد کۆمانی هاونیشتمانی و راهێنەری بارسێلۆناوە داواکراوە، بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا لە هێڵی پێشەوەدا هاوکاریی یانە کەتەلۆنییەکە بکات. سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دەڵێن، دێپای بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکەوە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر یانەی لیۆن و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە یانە ئیسپانییەکە یاریی بکات. دێپای دوای یارییەکەی هۆڵەندا و ئیتالیا گوتی، چاوەڕواندەبین بزانین چی روودەدات، دەگەڕێمەوە یانەکەم و قسە لەبارەی داهاتووە دەکەین، بەڵام هیچ شتێک نییە لەبارەی گرنگیپێدانی ئەو یانەیەوە بیڵێم، قسە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە و بەڕێوەبەری کارەکانم دەکەم. یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت نرخی ئەو یاریزانە بە لیۆن کەمبکاتەوە، لەکاتێکدا یانە فەرەنسییەکە داوای ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە. جۆنینیۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی لیۆن گوتی، ئەگەر بارسێلۆنا دەستەوارەی پێشکێشکردین، بیری لێدەکەینەوە. لەلایەکی دیکەوە جان میشێل ئۆلاس، سەرۆکی یانەی لیۆن نایەوێت بە پارەیەکی کەم دەستبەرداری هێرشبەرە هۆڵەندییەکە ببێت، لەکاتێکدا یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت بە ٢٠ بۆ ٢٥ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، یانیش چاوەڕوانبێت تاوەکو لە سەرەتای ساڵی نوێدا بێبەرامبەر گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە واژۆبکات کە گرێبەستەکەی کۆتاییدێت. سەرۆکی یانەی لیۆن بەهۆی ئەوەی یانەی رۆماش داوای یاریزانەکە دەکات، دەیەوێت پاڵەپەستۆ بخاتە سەر یانەی بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی بە پارەیەکی باش ئەو یاریزانە بفرۆشێت. لەلایەکی دیکەوە جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی یانەی بارسێلۆنا، ئەو یاریزانەش بەهەمان شێوە لەلایەن رۆناڵد کۆمانەوە داواکراوە. بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، لیڤەرپوول بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای ١٧ ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام ئەو یاریزانەش دەگەڕێتەوە بەریتانیا بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ یانەکەی بکات و ئەو نرخە کەمبکەنەوە، لەپێناو ئەوەی پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە بکات.", "summary": "مێمفیس دێپای، ئەستێرەی یانەی لیۆنی فەرەنسی لەپێناو پەیوەندیکردن بە یانەی بارسێلۆنا پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر یانەکەی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/090920204", "category": "sports", "summary_length": 112, "article_length": 1784, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 837}, {"article": "مەغریب لە یاریگەی ئەحمەدۆ ئۆهیجیۆ یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی دورگەکانی قەمەر کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی سوورپۆشەکان کۆتاییهات، بەمەش بە شێوەیەکی فەرمی وەک یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی بلیتی قۆناخی ١٦ ـی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بڕی. خەلیلۆزیچی راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب بۆ ئەم یارییە چەند گۆڕانکارییەکی کردبوو، هەر بۆیە لە سەرەتای یارییەکەوە دوای تێپەڕینی چارەگێک گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، کاتێک سەلیم ئەملاح مەغریبی پێشخست. لە نیوەی دووەمدا باڵادەستیی مەغریبییەکان بەردەوام بوو، یوسف ئەلنسێری لە خولەکی ٨١ ـدا لێدانێکی سزای لەدەستدا، پێش ئەویش چەندین هەلی مەترسیداریان دروستکرد و گۆڵیان پێنەکرا، دواجار لە خولەکی ٩٠ ـدا زەکەریا ئەبو خەلال گۆڵی دووەمیشی بۆ شێرەکانی ئەتڵەس تۆمارکرد و یارییەکەیان بردەوە. مەغریب ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و پلەی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، یاریی داهاتووشی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی گابۆنە، دورگەکانی قەمەریش دووەم یارییە لەسەریەک دەدۆڕێنن و نزیکن لەوەی ماڵئاوایی بکەن.", "summary": "هەڵبژاردەی مەغریب وەک یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی گەیشتنی بە قۆناخی داهاتووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا مسۆگەر کرد، دوای ئەوەی شکستی بە هەڵبژاردەی دورگەکانی قەمەر هێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/15012022", "category": "sports", "summary_length": 161, "article_length": 927, "summary_token_count": 78, "article_token_count": 431}, {"article": "ئەمە یەکەمجارە مارسیلیا و مان سیتی لەسەر ئاستی ئەوروپا بەیەکدەگەن، بەڵام ئەنجامەکانی سیتی بەرامبەر بە یانەی فەرەنسییەکان دڵخۆشکەر نین، چونکە لە کۆی حەوت یاریدا تەنیا دوو بردنەوەی هەبووە، سێجار دۆڕاوە و دوو جاریش یەکسانبووە. سیتی لە یاری یەکەمی کۆمەڵەکەیدا شکستی بە یانەی پۆرتۆ هێنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، بەڵام مارسیلیا لەگەڵ ئۆڵیمپیاکۆسدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، لەم یارییەدا یانەی مان سیتی لە توانای ئاگوێرۆ، خیسۆس و ئاکێ بێبەشە، بەڵام دیبرۆین گەڕاوەتەوە و یاریدەکات. یارییەکی دیکەی ئەم کۆمەڵەیە لەنێوان هەردوو یانەی پۆرتۆ و ئۆڵمپیاکۆس دەبێت. مارسیلیا - مانچێستەر سیتی ٢٣: ٠٠ لە کۆمەڵەی چوارەمدا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی میتیلاندی دانیمارکی دەکات، لەو یارییەی کە بۆ سێیەمجارە لە مێژوودا یانەکانی دانیمارک بەرامبەر لیڤەر دەوەستنەوە. لیڤەرپوول دەبێتە یەکەم یانەی ئینگلیزی بۆ میتیلاند لە چامپیۆنزلیگدا کە رووبەڕوویان دەبنەوە، یارییەک کە زۆر زەحمەتە بۆ نوێنەرەکەی دانیمارک چونکە لیڤەرپوول لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان لە دوایین ٢٦ یاریدا لە ئانفێلد تەنیا یەکجار شکستی هێناوە و ١٨ جار براوەبوو. لە گەڕی یەکەمی کۆمەڵەکەدا، یانەی لیڤەرپوول بەزەحمەت شکستی بە یانەی ئایاکسی هۆڵەندی هێنابوو، لە کاتێکدا یانەی میتیلاند بەرامبەر بە یانەی ئاتالانتا بە خراپی لەسەر یاریگەی خۆی دۆڕا. لەم یارییەدا یانەی لیڤەرپوول لەتواناکانی هەریەکە لە تیاگۆ ئالکانتارا، نابی کەیتا و جۆیل ماتیپ بێبەشە، ئەمە جیا لەوەی پێشتر یارینەکردنی ڤاندایک، چامبەرلین و تسیمیکاسی یۆنانیش یەکلاکرابووەوە. لە دوایاریشدا یانەی ئاتالانتای ئیتالی بۆ یەکەمجار لەسەر یاریگەی بێرگامۆ لە چامپیۆنزلیگ یاریدەکات و دوای بردنەوەی لە یاریی یەکەمدا، ئێستا چاوی لە دووەم سەرکەوتنە و میوانداریی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی دەکات، لە یارییەکی تاڕادەیەک زەحمەتدا، چونکە شێوازی یاریکردنیان تا راددەیەک لە یەکدی نزیکە.", "summary": "لە کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنزلیگدا، یانەی مانچێستەر سیتی بەمەبەستی گەیاندنی باڵانسەکەی بە شەش خاڵ، لە یاریگە مەزنەکەی ڤێلێدرۆم دەبێتە میوانی یانەی مارسیلیای فەرەنسی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/271020209", "category": "sports", "summary_length": 162, "article_length": 1700, "summary_token_count": 82, "article_token_count": 786}, {"article": "لە یەکەم یاری پرێمەرلیگ لیدز بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیوکاسڵی بردەوە، دواتر وێستهام لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە. یانەی ئارسیناڵ لە ئەنجامێکی باشی تۆمارکرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ساوسهامپتۆنی بردەوە. لە دوایین یاریشدا یانەی مانچێستەر سیتی بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە وێستبرۆمیچی بردەوە. بەم بردنەوەیە مانچێستەر سیتی بە کۆکردنەوەی ٤١ خاڵ هاتە پێشەنگی پرێمەرلیگ و قۆناخی یەکەمی خولەکەی بە پاڵەوانبوون کۆتاییپێهێنا. ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگدا پێنج یاری دەکرێن و چێڵسی یەکەم یاری خۆی لەژێر سەرپەرشتی تۆماس توخێلی راهێنەری نوێ ئەنجامدەدات. کاژێر ٢١: ٠٠ چێڵسی لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە وۆڵڤەرهامپتۆن دەکات و تۆماس توخێل سەرپەرشتی بلوز دەکات، لە هەمان کاتدا بێرنلی و ئاستۆن ڤێلاش بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن. کاژێر ٢٢: ٣٠ برایتۆن لەگەڵ فولهام یاریدەکات، کاژێر ٢٣: ١٥ دوو یاری دەکرێن، لە یەکەمیاندا ئێڤێرتۆن لەگەڵ لێستەر سیتی یاریدەکات، لە دوایین یاریشدا مانچێستەر یونایتد بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی خول لە مانچێستەر سیتی بەرامبەر شیفێڵد یاریدەکات.", "summary": "یانەی مانچێستەر سیتی بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و پلەی یەکەمی پرێمەرلیگی وەرگرت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270120211", "category": "sports", "summary_length": 81, "article_length": 1004, "summary_token_count": 41, "article_token_count": 455}, {"article": "لەسەر ئاستی پیاوان ترافیس رایس بە کۆکردنەوەی ٨٥ خاڵ، توانی بەسەر رکابەرە نەرویجییەکەی، تۆستین هۆرگمۆدا سەرکەوێت، دوای ئەوەی بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ماوەی پێشبڕکێیەکە کورتکرایەوە. لەسەر ئاستی خانمانیشدا، هانا بۆمانی خانمە خلیسکێنەری ئەمریکی ئاستێکی بەرزی لەم قۆناخەدا پێشکێشکرد و بە کۆکردنەوەی ٩٠ خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەڵام خانمە هاونیشتیمانییەکەی ئیلینا هایت بە کۆی ئەنجامی سەرجەم قۆناخەکان بووە پاڵەوانی پێشبڕکێیەکە، سەرەڕای ئەوەی لە دوایین قۆناخدا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا. ماریۆن هێرتی خانمە پایسکیلسواری فەرەنسی پلەی دووەمی قۆناخی سێیەمی پێشبڕکێیەکەی بەرکەوت.", "summary": "هەردوو خلیسکێنەری ئەمریکی، ترافیس رایس و ئیلینا هایت پلەی یەکەمیان لە قۆناخی سێیەم و کۆتایی پاڵەوانێتی ٢٠٢٢ ـی خلیسکانی شاخاویی ئازاد لەسەر ئاستی پیاوان و خانماندا بەدەستهێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/140420228", "category": "sports", "summary_length": 175, "article_length": 570, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 254}, {"article": "بەمدواییە هەندێک لە میدیاکانی ئیسپانیا باسیان لەوە دەکرد، کە مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاسوودە نییە و دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی بارسێلۆنا، بەڵام هیچ شتێکی فەرمی تاوەکو ئێستا لە لایەن مێسی و بارسێلۆنا نەبوو، تاوەکو لاپۆرتا راشکاوانە قسەی لەبارەوە کرد. لاپۆرتا لە لێدوانێکدا، بۆ میدیاکاران، گوتی \"سەبارەت بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا، من هیچ پەیامێکم لە مێسی یان نوێنەرەکانییەوە پێنەگەیشتووە لەبارەی گەڕانەوەی، لە راستیدا ئێستا ئێمە بیر لە گەڕانەوەی لیۆ ناکەینەوە\". ئەو زیاتر گوتی \"ئێمە تیپێکی لاو دروستدەکەین، لەگەڵ چەند یاریزانێکی خاوەن ئەزموون، بەڵام لیۆ هەر بە لیۆ دەمێنێتەوە، ئەو باشترین یاریزانی جیهانە و هەمووان دانیان بەمەدا هێناوە\". سەرۆکی یانەی کەتەلۆنی، گوتیشی \"مێسی وەک کەسێک و وەک یاریزان شایەنی رێزلێنانە، بەڵام ئێستا هیچ پەیوەندییەکمان لەنێواندا نییە و قسەی لەگەڵ ناکەم، ئەو لە پاریسە، بەڵام بەسۆزەوە باسی دەکەم\". خوان لاپۆرتا مژدەیەکیشی بە هاندەرانی بلاوگرانا دا و دووپاتیکردەوە \"دوو گرێبەستمان بۆ وەرزی داهاتوو یەکلاییکردووەتەوە، یەکێکیان یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە و یەکێکیشیان لە دڵی بەرگری یاریدەکات، بەڵام رێگەپێدراو نییە ئێستا ناویان ئاشکرا بکەم\". لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرۆکی بارسێلۆنا، باسی جواو فیلیکس، هێرشبەری پۆرتوگالیی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد، کە هەندێک لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان باس لە ویستی بارسا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکەن، گوتی \"جواو فیلیکسم خۆشدەوێت، زۆر خۆشحاڵ دەبم کە دەبینم ئەو یاری دەکات، لە هاوینی رابردوودا هەوڵماندا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاڵۆگۆڕێک لەنێوان جواو و گریزماندا بکەین، بەڵام هەوڵەکەمان سەری نەگرت\".", "summary": "خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، رەتیکردەوە هیچ نیازێک هەبێت بۆ گەڕاندەنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی و دووپاتیکردەوە \"بیر لە گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا ناکەینەوە\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/29032022", "category": "sports", "summary_length": 213, "article_length": 1484, "summary_token_count": 103, "article_token_count": 682}, {"article": "میدیای ئیسپانیا رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا کێشەی بۆ پلانەکانی بایرن میونشن دروستکردووە، لەکاتێکدا هێربەرت هاینز، سەرۆکی نوێی یانەکە ئامانجی ئەوەیە چەند یاریزانێکی ئەڵمانی بباتە ریزەکانی کە ناوەکانیان بەتەواوی دیارنییە. بایرن میونشن چەند یاریزانێکی ئەڵمانیی کردووەتە ئامانج، لەوانە کای هاڤێرتز، لێرۆی سانێ و چەند یاریزانێکی دیکە. ریال مەدرید هیچ بایەخێک بە ئارەزووی یانەی بایرن میونشن نادات بۆ گواستنەوەی کرووس، هەمیشەش لەبیری دەبێت کە ئەو یاریزانەی بە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ کڕیووە و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکە و هاوکار بووە بۆ ئەوەی، لۆس بلانکۆس ٣ نازناوی چامپیۆنزلیگ لەسەریەک بباتەوە. فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ساڵێک لەمەوبەر تاوەکو ٢٠٢٣ لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی مووچەکەی نوێکردەوە، سەرەرای ئەوەی کە کرووس لەبیری نەکردووە لە ئالیانز ئارێنا کاتی خۆشی بەسەربردووە زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، دەیەوێت لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ واز لە یاریکردن بهێنێت.", "summary": "یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامادەکاری دەکات، بۆ ئەوەی تۆنی کرووس، ئەستێرەی پێشووی یانەکە و ئێستای ریال مەدرید بکاتە سەرکردەی پڕۆژەی داهاتووی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/020620207", "category": "sports", "summary_length": 142, "article_length": 865, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 380}, {"article": "رۆژی سێشەممە پەیامێکی ساڵی ٢٠٠٦ ـی پێرێز بڵاوکرایەوە، کە تێیدا هێرشدەکاتە سەر ئیکێر کاسیا و رائول گۆنزالێس و بە دوو فێڵبازی گەورە لە ریال مەدرید ناویان دەبات. پەیامێکی نوێی پێرێز بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هێرشدەکاتە سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دەڵێت \" ئەو کوڕێکی شێتە و نا سروشتییە، نەخۆشی خۆ بە گەورە زانین و شێتی پارە، ئەگەر سروشتی بووایە ئەم شتانەمان لێ نەدەبینی کە لە کاروانی خۆیدا دەیکات \". فلۆرێنتینۆ پێرێز، لە درێژەی قسەکردنیدا لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەڵێت \" ئەو وا هەستدەکات ئەو گرنگترین کەسایەتییە لە جیهاندا، هێندە لە خۆباییە بەشی گەلێک دەکات، هەموو بیرکردنەوەی لای نێوبانگ و پارەیە، بە هیچ تێر نابێت \". جۆزێ مۆرینیۆ یەکێکی دیکە لەو کەسایەتییە دیارانەی بەر رەخنەکانی سەرۆکی ریال مەدرید کەوتووە و پێرێز لەبارەی ئەو راهێنەرەوە دەڵێت \" ئەو جۆرە پیاوانە لە خۆباییەکی زۆر و ترسێنەریان هەیە، ئەو رۆناڵدۆ زۆر بەنازن و دەیانەوێت پارەی زیاتر پەیدابکەن \". پێرێز لەبارەی فابیۆ کۆێنتراوەوە لە پەیامەکەدا دەڵێت \" کەسێکی گەمژە و نەزانە، هیچ عەقڵێکی نییە و لە ژێر کاریگەریی رێنماییەکانی بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆیە کە تەنیا خۆی خۆشدەوێت \". قسەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەلایەن خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئەبیلان، سەرنووسەری رۆژنامەی ئیل کۆنفیدێنسالی ئیسپانییەوە بڵاودەکرێنەوە، میدیای ئیسپانیا رایگەیاندبوو، پێرێز بە نیازە سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو رۆژنامەڤانە تۆماربکات، بەڵام ئەبیلان لە وەڵامدا بێباکانە قسەدەکات و دووپاتیدەکاتەوە راگەیێندراوەکەی ریال مەدرید زۆر پێکەنیناوییە و دەیانەوێت راستی بشارنەوە.", "summary": "پەیامێکی دەنگی دیکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە، تێیدا هێرشدەکاتە سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆزێ مۆرینیۆ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/140720211", "category": "sports", "summary_length": 131, "article_length": 1385, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 632}, {"article": "راهێنەری بارسا زیاتر گوتی، هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووم ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەموو ئەو خاڵانەی ماویان ببەنەوە، بەڵام ریال کردی. درێژەی قسەکانی سیتێن: ئەم هەستەی ئێستام روونە کە دڵتەنگم، هەست بەبێ هیوایی دەکەم، ئەو دۆڕانە دادپەروەرانە نەبوو، رەنگە خولەکەمان لەدەستنەچووایە ئەگەر ئەو خاڵە ئاسانانەمان لەدەستنەدایە، رکابەرەکەشمان کە لە ئاستێکی زۆر بەرزدابوو ئەو کارەیکرد کە ئێمە لەدەستماندا، هەمیشە گوتبووم کە پێشبینی ئەوەم نەدەکرد ریال و بارسا هەموو ئەو خاڵانەی کە ماویانە بەدەستیبهێنن بەڵام مەدرید توانی ئەوە بکات، توانیان ١٠ یاریی ببەنەوە و پێویستیان بەوە نییە کە یاریی کۆتایی بکەن، من پێم وایە ئەم دۆڕانەی ئەمشەو زۆر بوو بۆ ئێمە، راستە هەمان شێوازی یارییەکانی پێشووبوو کە ئێمە بە ئەستەم رێگەی گۆڵکردنمان دەدۆزییەوە، هەندێک کارمان کرد کە یانەی بەرامبەرمان لە ناوچەی خۆیان هێشتەوە، بەڵام ئاسان نەبوو کە لە هەموو کاتەکاندا بەو شێوەیە مامەڵە بکەین، لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە و هەمیشە وادەڵێم کە تۆپ لە گۆڵی بەرامبەر نزیکبێت و نەتوانی گۆڵی پێتۆماربکەیت. لە کۆتاییدا سیتێن باسی مانەوەی خۆیکرد و گوتی: خۆشحاڵ دەبم ئەگەر بۆ یارییەکەی ناپۆلی لەسەر کورسی یەدەگی بارسا بمێنمەوە.", "summary": "کیکێ سیتێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لەبەرامبەر ئەو دۆڕانەی بەرامبەر ئۆساسۆنا تووشیان بوو هەست بە بێهیوایی دەکات و دەڵێت، دۆڕانێکی دادپەروەرانە بوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/170720204", "category": "sports", "summary_length": 148, "article_length": 1070, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 497}, {"article": "لە دەستپێکی وەرزی نوێی خولەکەدا، پارتێنۆپێ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی پارما و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و یەکەم سێ خاڵی لە خولەکەدا بەدەستهێنا. گێمی یەکەمی یارییەکە، سەرەرای هەوڵەکانی هەردوولا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات. لە خولەکی ٦٣ درایس مێرتینێزی بەلجیکی، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی ٦٧ لۆرێنزۆ ئینسینی تۆپێک لە ستوونی گۆڵی پارما دا. هەوڵەکانی ناپۆلی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دیکە بەردەوامبوون، تاوەکو لە خولەکی ٧٧ لۆرێنزۆ ئینسینی گۆڵی دووەمی بۆ یانە تۆمارکرد و ناپۆلی یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و بە سێ خاڵ رکابەرییەکانی وەرزی نوێی سێریا ئەی دەستپێکرد.", "summary": "یانەی ناپۆلی بەبردنەوە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی چووە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێی سێریا ئەی، دوای ئەوەی لە یانەی پارمای بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/200920205", "category": "sports", "summary_length": 125, "article_length": 642, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 302}, {"article": "لە فایناڵی یۆرۆپالیگدا و لە یارییەکی دراماتیکیدا، یانەی ڤیاریال یەکەم نازناوی لە مێژوویدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ، کاتی ئاسایی یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوو یانە بە گۆڵێک کۆتاییهات، دوای ئەوە پەنابرایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە و یانەی ڤیاریال بە ئەنجامی ١١ بە ١٠ شكستی بە یونایتد هێنا. ئیسپانییەکان پاشای یۆرۆپالیگن، لە نێویشیاندا ئۆنای ئێمری، کە بووە دووەم راهێنەر لە مێژووی خولەکەدا کە لەگەڵ زیاتر لە یانەیەک بووەتە پاڵەوان، ئێمری لە مێژوویدا چوار جار بووەتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ کە پێشتر سێ جار ئەم نازناوەی بۆ سێڤییا بردووەتەوە، پێشتر هیچ راهێنەرێک ئەو کارەی نەکردووە. جێرۆنیمۆ روولی لە کاتی گەڕاندنەوەی لێدانەکەی دیخیا لە نیوەی یەکەمدا سەرەڕای ئەوەی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بەدەست یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بوو، بەڵام نەیانتوانی گۆڵ بکەن، ئەوەبوو لە خولەکی ٣٠ جێرارد مۆرینۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ڤیاریال تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە سوودی یانەی مان یونایتد کۆتاییهات. مۆرینۆ بەم گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ جۆزێپی رۆسی یەکسانکردەوە بە ٨٢ گۆڵ وەک گۆڵکەری مێژوویی یانەی ڤیاریال، هەروەها بووە تاکە یاریزان لە مێژووی یانەکەیدا کە لە وەرزێکدا ٣٠ گۆڵ تۆماربکات. لە نیوەی دووەمدا ئیدینسۆن کاڤانی لە خولەکی ٥٥ گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانە سوورەکەی شاری مانچێستەر تۆمارکرد، راوچییە ئۆرۆگواییەکە بووە بەتەمەنترین یاریزانی مێژووی یانەکەی کە لە فایناڵی خولێکی ئەوروپادا گۆڵ بکات کە تەمەنی ٣٤ ساڵ و ١٠٠ رۆژە. یارییەکە چووە گێمی زیادکراوەوە و یانەی ڤیاریال لە هەردوو گێمەکەدا ئاستێکی بەرزی نمایشکرد و توانی چەند هەلێک دروستبکات، بەڵام گۆڵیان بۆ تۆمارنەکراو یارییەکە چووە لێدانی یەکلاکەرەوە. خۆشیدەربڕینی یاریزانانی ڤیاریال دوای بردنەوەی یارییەکە لە مێژوودا ئەم دوو یانەیە پێنج یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، لە چوار یاریی رابردوودا بەبێ گۆڵ یەکسانبووبوون، لەم یارییەشدا بە گۆڵێک یەکسانبوون، بەڵام بە ناچاری لێدانە یەکلاکەرەوەکان پاڵەوانی دیاریکرد و ڤیاریال بووە خاوەنی نازناوەکە کە یەکەمجاریان بوو لە مێژوودا ئەو کارە بکەن. ئەوەی خۆشییەکانی یانەی ڤیاریال زیاتر و زیاتر دەکات ئەوەیە کە بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانن لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری بکەن، کە پێشتر ئەم یانەیە نەیتوانیبوو تەنانەت بلیتێكی یۆرۆپالیگیش بەدەستبهێنن، بەمەش لە وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان پێنج یانەی ئیسپانی بەشداری دەکەن و ڤیاریالیش سەرۆکی یەکێک لە کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەبێت، لە شوێنی ئەوانیش یانەی سێلتا ڤیگۆی ئیسپانی بەشداری لە خولی کۆنفرانسلیگ دەکات کە خولێکی نوێی یۆفایە و ئەم وەرزە دەستپێدەکات و ئەو یانانەی کە خاوەنی پلەی حەوتەمی وڵاتەکانیانن بەشداری تێدا دەکەن. ئیسپانییەکان لە مێژوودا ١١ جار بوونەتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ، چوار جاریان لەسەر دەستی ئونای ئێمری بووە، کە ئەو راهێنەرە بووە تاکە راهێنەری مێژووی خولەکە کە چوار جار ببێتە پاڵەوان پێش جیۆڤانی تراپاتۆنیی ئیتالی کەوت کە سێ جار ئەم نازناوەی بردبووەوە. بۆ زانیاری: شارۆچکەی ڤیاریال ژمارەی دانیشتووانەکەی تەنیا ٥٠ هەزار کەسە، کە سەرجەم دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە لە نێو یاریگەی یانەی مانچێستەر یونایتد کە بە ئۆڵدترافۆرد ناسراوە جێگەیان دەبێتەوە! ئێمری زۆرترین نازناوی یۆرۆپالیگی بردووەتەوە", "summary": "یانەی ڤیاریالی ئیسپانی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ، دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە یانەی مانچێستەر یونایتد هێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2605202110", "category": "sports", "summary_length": 142, "article_length": 2895, "summary_token_count": 66, "article_token_count": 1345}, {"article": "دوای ئەوەی بەهۆی کێشە داراییەکانی یانەکەوە، ئەحمەد سەڵاح، راهێنەری پێشووی یانەکە دەستیلەکارکێشایەوە، یانەکە تاوەکو ئێستا راهێنەری نوێی دەستنیشاننەکردووە و تیپەکە لەلایەن هەیسەم متعەب، بەشێوەیەکی کاتی بەڕێوەدەبرێت و لە یاریی رابردوودا، یانەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک لەگەڵ یانەی کەرخ یەکسانبوو. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کارگێڕیی یانەی زاخۆ، ئەمڕۆ ئێوارە کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ بکەن، بۆ ئەوەی لە یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولەکە سەرپەرشتی یانەکە بکات و پارێزگاری لە ئەنجامە باشەکانی یانەکە لەم وەرزەی خولەکەدا بکات. بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی تایبەت دەستیدەکەوتوون، هەریەکە لە باسم قاسم، راهێنەری بەنێوبانگی عێراقی و پێشووی یانەی زەورا، جەمال عەلی، راهێنەری پێشووی یانەی نەفتی وەسەت و رەزاق فەرحان، راهێنەری پێشووی یانەی نەفتی میسان، لە پلانەکانی یانەی زاخۆدان بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرن و ئەمڕۆ کارگێڕیی یانەکە بڕیاری خۆی دەدات. باسم قاسم، پێشتر لە ٢٠١٠ تاوەکو ٢٠١١ سەرپەرشتی یانەی زاخۆی کردووە و زانیاریی لەبارەی تیپەکەوە هەیە، بۆیە ئەو راهێنەرە گونجاوترین راهێنەرە بۆ ئەوەی یانەکە وەربگرێت، لەکاتێکدا کارگێڕیی یانەکە دووپاتیدەکاتەوە کە دەبێت گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێک بکەن، کە ئەزموونی لەگەڵ یانەکە هەبێت و شارەزای تیپەکە بێت، بەڵام ئەوەی بەربەست دەخاتە بەردەم یانەی زاخۆ، ئەوەیە کە ناوی باسم قاسم بە یانەی شورتەوە بەستراوەتەوە. جەمال عەلی، راهێنەرێکی دیاری نێو تۆپی پێی عێراقە و ٣٣ ساڵە کاری راهێنەرایەتی دەکات، پێشتر راهێنەری یانەی تەڵەبە، دهۆک، نەفت، مینا، زەورا و ئەلحەمریە و ئەلعەرەبیی ئیماراتی بووە، دوایین ئەرکیشی وەک راهێنەر لەگەڵ یانەی نەفتی وەسەت بووە، بەڵام دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە، تاوەکو ئێستا بێ کار ماوەتەوە. هەرچی رەزاق فەرحانە، راهێنەرێکی کەم ئەزموون و نوێی نێو دونیای کاری راهێنەرایەتییە، بۆیە هەلی ئەمیان لە دوو راهێنەرەکەی دیکە کەمترە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری زاخۆ. یانەی زاخۆ لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی کێشەیەکی دارایی زۆر بووەوە، بۆیە لە گواستنەوەی یاریزاناندا جۆڵەیەکی وای نەکرد، رۆژی چوارشەممە کارگێڕیی یانەکە، لەگەڵ عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک کۆبووە و هاوکارییە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیێندرانە یانەی زاخۆ، بۆ ئەوەی کێشەکانی یانەکە چارەسەربکەن، بەڵام کارگێڕیی یانەی زاخۆ دەڵێت، ئەو هاوکارییەی بۆ ئێمە کراوە، بەشی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان ناکات، لەکاتێکدا دەبێت هاوکارییەکە، بەسەر هەرسێ تیپی بەشدار لە خولی یانە نایابەکانی عێراق، خولی نایابی کوردستان و تیپی باسکەی یانەکە، لە خولی باسکەی یانەکانی عێراقدا دابەشبکەین. یانەی زاخۆ لەم وەرزەی خولی عێراقدا، ٢٠ یاریی ئەنجامداوە و بە کۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەیە.", "summary": "تۆڕی میدیایی رووداو، ناوی سێ بەربژێر بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆی بەشدار لە خولی یانە نایابەکانی عێراق ئاشکرادەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/250220213", "category": "sports", "summary_length": 137, "article_length": 2520, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 1143}, {"article": "چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی کەتەلۆنی، باس لەوە دەکەن کە لاپۆرتا سوورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ هالاندی هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، لە هاوینی داهاتوودا. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، خوان لاپۆرتا لە شاری مۆناکۆی فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی هالاند کردووە، لەبارەی داهاتووی یاریزانە نەورویجییەکە و دەڵێن \"لەو کۆبوونەوەیەدا کە جۆردی کرۆیڤی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا ئامادەی بووە، لاپۆرتا بە رایۆلای گوتووە سوورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ هالاند و لەو پێناوەدا تاوەکو دواسات تێدەکۆشێت\". ئەو سەرچاوانە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لاپۆرتا لەپێناو ئەو ئامانجەیدا ئامادەیە یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکەی بفرۆشێت، بۆ ئەوەی بەهۆی گرێبەستکردن لەگەڵ هالاند لەگەڵ یاسای یاریی دارایی خاوێن تووشی کێشە نەبێت. نزیکەکانی لاپۆرتا، باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی بارسا تەنیا لەبەرئەوە بایەخ بە هالاند نادات کە گۆڵکارێکی نایابە، بەڵکو پێیوایە ئەو دەتوانێت یارمەتی سەرکەوتنی پڕۆژە نوێیەکەی کامپ نوش بدات، کە بێگومان بەهۆی ئەوەوە سپۆنسەری گەورە بۆ بارسا پەیدا دەبن. بارسا بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئیرلینگ هالاند، پێویستە ٧٥ ملیۆن بۆ هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتموند بدات، ٢٠ ملیۆن یۆرۆش دەبێت وەک پاداشت بداتە مینۆ رایۆلا و ئەوەندەش بۆ باوکی یاریزانەکە دابین بکات. سەبارەت بەو ئەستێرەیەی کە گوایە لاپۆرتا بەنیازە بکاتە قوربانی هالاند، هێشتا هیچ ناوێکی دیاریکراو نییە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن \"فرێنکی دییۆنگی یاریزانی هۆڵەندییە یان ئاندرێ تیرشتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانییە\".", "summary": "خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی ئیرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی، ئامادەیە قوربانی بە ئەستێرەیەکی یانەکەی بدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260220228", "category": "sports", "summary_length": 157, "article_length": 1428, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 646}, {"article": "پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرایکرد ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە کارتی بانکی ریاز مەحرەزی بەکارهێناوە و ١٧٥ هەزار پاوەندی لێ راکێشاوە و گەشتێکی ئیبیزای پێکردووە. ئەو کەسەی ئەم دزییەی کردووە، ناوی شەریف محەممەدە و تەمەنی ٣٢ ساڵە، لە گەشتەکەیدا بۆ دوورگەی ئیبیزا بایی ٢٠ هەزار پاوەند جلی کڕیوە، لە کاتێکدا کە ئەو شوفێری بارهەڵگر بووە، هەروەها خواردنەوە کحوولییەکان و دەرمانیشی بەکارهێناوە. ئەو کارەی شەریف لە کاتێکدا ئاشکرا بووە کە مەحرەز تاوەکو مانگێک سەیری کارتە بانکییەکەی نەکردوو، بەڵام کاتێک وایزانیووە کارتەکەی ونکردووە بەم کارەی زانیوە. دوای ئاشکرا بوونی ئەم دزییە، شەریف بۆ ماوەی هەشت ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن سزادرا.", "summary": "ئەو کەسەی کە دزی لە ریاز مەحرەزی یاریزانی مانچێستەر سیتی کرد دەستگیرکرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/200320219", "category": "sports", "summary_length": 72, "article_length": 616, "summary_token_count": 34, "article_token_count": 284}, {"article": "یاریزانانی ڤالێنسیا بەشێوەی تاکەکەسی دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە و هەر یەکەیان لە سەرێکی یاریگەوە مەشقەکانیان ئەنجامدەدا، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو پروتوکۆڵە پزیشکییەی دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا پشتی پێدەبەستێت. هەرچەند تاوەکو ئێستا بەتەواوی دەستپێکردنەوەی لالیگا دیارنییە، بەڵام یانەکان وردە وردە دەست بە مەشقەکانیان دەکەنەوە، بە ئامانجی ئەوەی بۆ یارییکردن ئامادەبن. ڤالێنسیا هاوشێوەی یانەکانی دیکەی لالیگا پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای بۆ یاریزانەکانی کردووە، پاشان بڕیاری دەستپێکردنەوەی راهێنانەکانیدا. شەمشەمە کوێرەکان پێش دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولەکە بە کۆکردنەوەی ٤٢ خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەدان.", "summary": "یانەی ڤالێنسیا هاوشێوەی یانەکانی دیکەی ئیسپانیا دەستی بە مەشقەکانی کردەوە و یەکەم راهێنانی لە دوای دوو مانگ ئەنجامدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1005202013", "category": "sports", "summary_length": 117, "article_length": 614, "summary_token_count": 49, "article_token_count": 258}, {"article": "ئەمشەو لە یەکەم یاریی ئەم قۆناخەدا، تۆتێنهام لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی چێڵسی یارییدەکات، مۆرینیۆ رووبەڕووی فرانک لامپاردی یاریزانی پێشووی دەبێتەوە، بە ئامانجی رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی دهاتووی پاڵەوانێتییەکە. لە چوار یاریی رابردووی نێوانیاندا، چێڵسی هەموو یارییەکانی لە تۆتێنهام بردووەتەوە، دوو وەرز لەمەوبەریش بلووز سپێرزی لە قۆناخی پێشکۆتایی کردووەتەوە دەرەوە، دوای ئەو گۆڕانکارییە زۆرانەی لەم هاوینەدا ئەنجامیداون چاوی لەوەیە خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داهاتوو. لەکاتێکدا ئەم یارییەی نێوان هەردوولادا دەکرێت، کە هەردوو یانە لە دوایین یارییاندا لە پرێمەرلیگدا یەکسانبوون، تۆتێنهام بەرامبەر نیوکاسل و چێڵسیش بەرامبەر یانەی وێستبرۆمیچ. بەهۆی پێکانەوە سۆن هیونگ مین، موسا سیسۆکۆ، گارێس بەیڵ و ژاپێت تانگانگا لە یانەی تۆتێنهام یاریی ناکات، لە پێکهاتەی فرانک لامپاردیش هەریەکە لە حەکیم زیاش، کریستیان پولیسیچ و ئیدواردۆ مێندی، گۆڵپارێزی نوێی یانەکە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.", "summary": "لە دەستپێکی رکابەرییەکانی قۆناخی شازدەی جامی کاراباودا، خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهام بەرامبەر یانەی پێشووی یارییدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2909202010", "category": "sports", "summary_length": 127, "article_length": 901, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 409}, {"article": "بایرن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: \"دایۆت ئوپامیکانۆ لە ١ی تەممووزی ٢٠٢١ وە لە لایپزیگەوە بۆ یانەکەمان بەفەرمی دەگوازینەوە، دوای ئەوەی گەیشتنینە رێککەوتنێک لەسەر مەرجەکانی بۆ گرێبەستێکی پێنج ساڵە، کە بەرگریکارە فەرەنسییەکە تاوەکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەکەمان\". بەڕێوبەری وەرزشیی بایرن میونشن دەربارەی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئوپامیکانۆ گوتی: \"ئێمە زۆر خۆشحاڵبووین کە توانیمان گرێبەست لەگەڵ ئوپامیکانو واژۆ بکەین و لەو کارە سەرکەوتووبووین، ئێمە دڵنیاین کە دایۆت لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە یاریزانێکی زۆر گرنگ لە تیپەکەماندا\". چێڵسی و لیڤەرپوول لە ریزی ئەو یانە گەورانەدابوون کە ئارەزوومەندبوون بەرگریکارە تەمەن ٢٢ ساڵییەکەی فەرەنسا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا بایرن توانی لە بەرامبەر ٤٢ ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی ئوپامیکانۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە\".", "summary": "یانەی بایرن میونشن رایگەیاند بە فەرمی بۆندیان لەگەڵ دایۆت ئوپامیکانۆی بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی واژۆ کردووە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/140220218", "category": "sports", "summary_length": 116, "article_length": 789, "summary_token_count": 54, "article_token_count": 368}, {"article": "ئەمشەو لە گەڕی ٣٣ ـی لالیگادا، یانەی ریال مەدرید کاژێر ٢٢: ٣٠ بە کاتی باشووری کوردستان دەبێتە میوانی ئۆساسۆنا، کە بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە یانەی شاهانە زۆر نزیک دەکاتەوە لە یەکلاکردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا. لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، پرسیار لە کارلۆ ئەنچیلۆتی کرا، ئایا چ شتێک وادەکات ریال مەدرید نازناوەکان بباتەوە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی \"چەندینجار گوتوومە، ئەو سیحرەی ریال مەدرید هەیەتی، ئەو یاریگەی خاوەنیەتی و یانەکەش وادەکەن تیپەکەمان نازناوەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بباتەوە، ئێمە شتی تایبەت بە خۆمان هەیە\". ئینجا پرسیاری ئەوەی لێکرا، ئایا بەخت واناکات زۆرجار ئیوە یارییەکان و نازناوەکان ببەنەوە؟ کارلۆ بەمشێوەیە وەڵامیدایەوە \"هەمیشە بەختیش لای من سیفەتێکی جیاکەرەوەیە، ئەگەر بڵێم من بە بەختم واتا من زیاتر جیاوازم، ناپلیۆن دەیگوت پێمباشە ئەفسەر و سەرکردەکانی سوپاکەم زیاتر بە بەخت بن لەوەی بلیمەت و جیاواز بن\". ریال مەدرید زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا، کە دوای ٣٢ گەڕ بە جیاوازی ١٥ خاڵ لەپێش دووەمی ریزبەندییە، لە چامپیۆنزلیگیشدا گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی و دوو یاریی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی دەکات.", "summary": "کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دان بەوەدا دەنێت کە زۆرجار ریال مەدرید بە بەخت یارییەکانی دەباتەوە، بەڵام دووپاتیشی دەکاتەوە کە لۆس بلانگۆس هەندێک تایبەتمەندیی دیکەشی هەیە وادەکەن ئەو یانەیە نازناوەکان بباتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/200420224", "category": "sports", "summary_length": 232, "article_length": 1071, "summary_token_count": 106, "article_token_count": 486}, {"article": "لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی ١٦ ـی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لەسەر یاریگەی ئۆڵترافۆرد بووە میوانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ١ - ٠ لێیبردەوە. وەک پێشبینی بۆکراو بوو، تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی بە پلانی بەرگری دەستی بە یارییەکە کرد و یاریزانانی مانچێستەر یونایتد گوشاریان خستە سەر گۆڵی یان ئۆبلاک، بەڵام گۆڵپارێزەکە و بەرگریکارانی توانیان گۆڵی خۆیان بپارێزن. ئاتلێتیکۆ مەدرید بەردەوام بۆ لە بەرگریکردنێکی پۆلایین و ئەنجامدانی چەند هێرشێکی هەڵگەڕاوە، تاوەکو لە یەکێک لەو هێرشانەدا رێنان لۆدی لە خولەکی ٤١ ـدا توانی بەسەر تۆڕی دیخیا بهەژێنێت. نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی رۆخی بلانکۆس بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمیشدا کوڕانی سیمیۆنی بەهەمان سیناریۆی نیوەی یەکەم دەستیان بە نیوەی دووەمیش کردەوە. کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی زۆر هەوڵیاندا گۆڵی یەکسانبوون بەدەستبێننەوە، بەڵام نەیانتوانی دیوارە ئاسنینەکەی هێڵی بەرگری یانەکەی پایتەختی مەدرید ببڕن و ئەنجامەکە تاوەکو فیکەی کۆتایی ناوبژیوانی یارییەکە وەک خۆی مایەو، بە پێشکەوتنی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە گۆڵێکی بێوەڵام. بەم ئەنجامە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامی هەردوو یاری بلیتی قۆناخی هەشتی وەرگرت، کە لە یاریی چووندا لە واندا میترۆپۆلیتانی بە ئەنجامی ١ - ١ یەکسانبووبوون. دیێگۆ سیمیۆنی، کە هەمیشە بەدەست کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەناڵاند و خۆی پێشتر گوتوویەتی \"لەبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەبووایە دووجار چامپیۆنزلیگم دەبردەوە\"، ئەمجارە تۆڵەی خۆی لە رۆناڵدۆ کردەوە و لە چامپیۆمنزلیگ دەریکرد.", "summary": "ئاتلێتیکۆ مەدرید بلیتێکی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا شکست بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بێنێت.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/16032022", "category": "sports", "summary_length": 153, "article_length": 1382, "summary_token_count": 70, "article_token_count": 640}, {"article": "یارییەکە کاژێر ١٧: ٣٠ لەسەر یاریگەی خەلیفەی نێودەوڵەتی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردە رکابەری لەسەر بردنەوەی یەکەم یارییدەکەن لە رکابەرییەکەدا، کە یاریگەکە بە یاریگەی هەڵبژاردەی عێراق هەژمار دەکرێت. هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی یەکەمدا بەرامبەر کۆریای باشوور یەکسانبوو، دوای ئەوەش بەرامبەر ئێران دۆڕا، هەڵبژاردەی لوبنان لە یاریی یەکەمدا بەرامبەر ئیمارات یەکسانبووە و پاشان بەرامبەر کۆریای باشوور دۆڕا. دیک ئادڤۆکات، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەر لە یارییەکە گوتی \" پێویستە لە یارییەکەدا یاریزانەکان هەموو توانایەکیان بخەنەگەڕ و هەوڵبدەن ئەوە دووبارەبکەنەوە کە بەرامبەر کۆریای باشوور کردمان. \" راهێنەری عێراق زیاتر دەڵێت\" کۆمەڵەکەمان زەحمەتە ناتوانیت پێشبینی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لە هەموو یارییەکاندا بکەیت. \" لەبارەی بانگهێشتکردنی یاریزانانیشەوە، راهێنەری عێراق بە رۆژنامەڤانانی گوت \" من بەتەنیا بڕیار دەدەم کە کام یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەکە بکرێت، گوێم لە هەندێک شت بووە لەبارەی لیستی یاریزانەکان، بەڵام گوێ بەو شتانە نادەم و بەلامەوە گرنگ نییە. \" هەڵبژاردەی عێراق مێژوویەکی گەورەی بەرامبەر لوبنان هەیە، لە ١٦ یارییدا ١٠ یاریی لە هەڵبژاردەکە بردووەتەوە و تەنیا یەکجار دۆڕاوە، ئەمڕۆش پێکهاتەی پاڵەوانی ئاسیای ٢٠٠٧ چاوی لە بەردەوامیدان دەبێت لە نووسینەوەی ئەو مێژووە و دەیەوێت بەبردنەوە لە لوبنان لەنێو رکابەریی گەیشتن بە مۆندیال جێگەی خۆی بەهێزبکات. لە یارییەکەی ئەمڕۆدا عێراق لە تواناکانی بەشێکی زۆری یاریزانەکانی بێبەش دەبێت، میمی بەهۆی پێکانەوە شەش مانگ دووردەکەوێتەوە، سەعد ناتق، زرغام ئیسماعیل، رێبین سولاقا، ئەحمەد ئیبراهیمیش بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەردەوە یاریی ناکات، یارییکردنی عەلی عەدنان و بەشار رسنیش بەتەواوی دیارنییە.", "summary": "لە سێیەم یارییدا لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی لوبنان یارییدەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/071020212", "category": "sports", "summary_length": 144, "article_length": 1564, "summary_token_count": 72, "article_token_count": 721}, {"article": "دوای ئەوەی ساڵی رابردوو هەوڵە زۆرەکانی یانەی بارسێلۆنا بۆ گەڕاندنەوەی نایمار بۆ ریزەکانی یانەکەیان بێئاکام بوون، ئەمساڵیش هیشتا باس لەوە دەکرێت کە نەیمار هێشتا ئامانجی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکەیە، سەرەڕای ئەو دۆخە داراییە خراپەی بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە. بارتۆمیۆ لە تازەترین لێدوانیدا راشکاوانە رایگەیاند، لەم هاوینەدا هیچ هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار نادەن و گوتی \"هیچ گرێبەستێک بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار لە ئارادا نییە\". سەرۆکی بارسێلۆنا، لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی \"گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار لەم بارودۆخەدا مەحاڵە، هەروەها یانەکەیشی نایەوێت بیفرۆشێت، لە هاوینی رابردوودا زۆر بەجددی هەوڵمان دا بۆ گەڕاندنەوەی بۆ یانەکەمان، بەڵام ئەمجارە هەوڵی بۆ نادەین\". ئەو هەروەها گوتی \"پێشبینیمان دەکرد بڕی داهاتەکەمان بگاتە ١.١ ملیار یۆرۆ، کەچی بە رێژەی ٣٠ % زیانمان پێدەگات، بە بەردەوامبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا داهاتی یاریگە و مۆزەخانە و بازاڕگەکانمان دەوەستێت، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەیەک بە وەبەرهێنانەکانماندا بکەینەوە و خۆمان لەگەڵ بارودۆخەکە بگونجێنین\". سەبارەت بە لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەرمیلانیش، بارتۆمیۆ گوتی \"چەند هەفتەیەک لەگەڵ ئینتەرمیلان لە دانوستاندا بووین بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لاوتارۆ، بەڵام هەردوولا رێککەوتین لەسەر وەستاندنی دانوستانەکان، بارودۆخەکە رێگە بە وەبەرهێنانی گەورە نادات\". سەرۆکی بارسێلۆنا لە کۆتایی قسەکانیدا باسی چارەنووسی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینیشی کرد و گوتی \"مێسی دەیەوێت لەگەڵ بارسا کۆتایی بە کاروانی خۆی بێنێت، ئەو سێ تاوەکو چوار ساڵی دیکە یاری بۆ بارسا دەکات\". کاتێکیش لەبارەی ئانسۆ فاتێی یاریزانی لاوەوە پرسیاریان لێکرد؟ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، گوتی \"فاتێ بۆ فرۆشتن نییە، ئەو سوودی بۆ دواڕۆژی بارسێلۆنا هەیە\".", "summary": "جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، جارێکی دیکە هەوادارانی یانەکەی بێهیواکرد لە گەڕانەوەی نایمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ ریزەکانی بارسا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/020820206", "category": "sports", "summary_length": 193, "article_length": 1607, "summary_token_count": 87, "article_token_count": 742}, {"article": "لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ٣٠ دا موختار دیاخابی بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی ڤالێنسیای تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی ئەم گێمی مێسی لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام راستەوخۆ خۆردی ئەلبا تۆپەکەی گەڕاندەوە بۆ مێسی و ئەویش گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد. گۆڵەکەی مێسی گۆڵی ژمارە ٦٤٣ بوو لەگەڵ یەک یانەدا بەمەش ژمارەی پێلێی ئەفسانەی بەرازیلی یەکسانکردەوە. لە خولەکی ٥٢ دا رۆناڵد ئاراوخۆ گۆڵی دووەمی بلاوگرانای تۆمارکرد، لە خولەکی ٦٩ شدا ماکسیمیلیانۆ گۆمێز ئەنجامەکەی بۆ شەمشەشەمەکوێرەکان یەکسانکردەوە و یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات. ئێستا بارسا پێنجەمە و ٢١ خاڵی هەیە، دوای یارییەکەش رۆناڵد کۆمانی راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە گوتی، دڵنیام بارسێلۆنا دەتوانێت رکابەری لەسەر نازناوی ئەمساڵی لالیگا بکات.", "summary": "یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە بەفیڕۆدانی خاڵەکانی و لە یاری لووتکەدا لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا یەکسانبوو.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/201220203", "category": "sports", "summary_length": 99, "article_length": 689, "summary_token_count": 48, "article_token_count": 338}, {"article": "یانەی سەد لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، گرێبەستی چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەکە بۆ وەرزێکی دیکە نوێکرایەوە و لە وەرزی ٢٠٢١ - ٢٠٢٠ ئەو راهێنەرە لە سەرکردایەتیکردنی یانەکە بەردەوام دەبێت. بەپێی هەواڵی میدیای قەتەر، چاڤی چەند پلانێکی نوێی هەیە و دەیەوێت لە وەرزی نوێدا لەگەڵ یانەکە جێبەجێیبکات، یەکێک لەوانەش نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەکرەم عەفیف، ئەستێرەی قەتەری و یانەکەیە کە یاریزانی یانەی ڤیاریالی ئیسپانییە و بەشێوەی خواستن بۆ سەد یارییدەکات. چاڤی لە وەرزی ٢٠٢٠ - ٢٠١٩ بووەتە راهێنەری یانەی سەد، نازناوی جامی سوپەر و جامی قەتەری لەگەڵ یانەکە بردووەتەوە. نوێکردنەوەی گرێبەستی چاڤی هێرناندێز لەلایەن سەدەوە لەکاتێکدایە، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابووە کە ئەو راهێنەرە جێگەی کیکێ سیتێن دەگرێتەوە و دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا.", "summary": "بەشێوەیەکی فەرمی یانەی سەدی قەتەری، گرێبەستی چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەکەی نوێکردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0507202010", "category": "sports", "summary_length": 88, "article_length": 722, "summary_token_count": 47, "article_token_count": 352}, {"article": "بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە کە لەسەر یاریگەی کینگ پاوەر بەڕێوەچوو، هاندەرانی هەردوو یانە بەگژیەکدا چوونەوە و ئاژاوەیان نایەوە، دوای ئەوەی شەڕی نێوان هاندەرانی هەردوو یانە گەورەتربوو و لەنێو یاریگەدا پەیژەکانی یاریگەیان وەک چەکێک لە دژی یەکدی بەکارهێنا. لەو دیمەنانەی بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە هاندەرانی یانەی لێستەر سیتی خاوەن یاریگە هێرشی سەر هاندەرانی یانەی ناپۆلی دەکەن، بەمەش شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورە لەنێوان هاندەراندا روودەدات، ژمارەیەکی زۆری پۆلیس کە ئەرکی چاودێریکردنی یارییەکەیان لە ئەستۆبوو رووبەڕووی هاندەران دەوەستنەوە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان ماوەیەکی زۆری پێویست دەبێت، تاوەکو بارودۆخەکە ئامارام دەکەنەوە. میدیای ئیتاڵیا دەڵێت \"پۆلیس هەوڵیداوە تەنیا هاندەرانی ناپۆلی رابگرێت، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی نیگەرانکردووە، بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە شەڕەکە ئەو کاتە دەستیپێکردووە کە هاندەرانی یانەی لێستەر سیتی دەبەی پلاستکیان گرتووەتە هاندەرانی یانە ئیتاڵییەکە. لە یارییەکەدا لە دوایین خولەکەکاندا یانەی ناپۆلی گۆڵی دووەم و یەکسانبوونی یارییەکەی تۆمارکرد، یارییەکە بە ٢ - ٢ کۆتاییهات، بەمەش هاندەرانی لێستەر سیتی کە لەنێو یاریگەی خۆیان بوون، بە دڵخۆشی هاندەرانی ناپۆلی دڵگران بوون و ئاژاوەیان لەنێو یاریگەدا نایەوە.", "summary": "یاریی نێوان هەردوو یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزی و ناپۆلیی ئیتاڵی لە یۆرۆپالیگدا بەیەکسانبوون کۆتاییهات و شەڕێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/170920211", "category": "sports", "summary_length": 131, "article_length": 1196, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 553}, {"article": "ڤیدال یەکێکە لەو یاریزانانەی پێشبینی دەکرێت لە بارسێلۆنا بڕوات، کە دوای هاتنی رۆناڵد کۆمان بۆ سەرپەرشتیکردنی مەشقەکانی بارسێلۆنا، باس لەوە دەکرێت کە ئەو راهێنەرە دەستبەرداری زۆر لە یاریزانەکانی دەبێت. ڤیدال لە هەڤپەیڤینێکی تازەدا، باسی بارودۆخی یانەی کەتەلۆنی کرد و گوتی \"بەداخەوە کارگێڕی یانەکەمان هەندێک شتیان کرد لەگەڵ تیپیەکەمان نەدەگونجان، ئەوەی بەرامبەر بایرن میونشن بەسەرمان هات ئەنجامێکی ئاسایی ئەوەبوو کە تۆ ئامادەنی، تیپێکی بێ وزە و بێ هێزت هەیە، بەرامبەر تیپێکی ئامادە لە رووی جەستەیی و هزرییەوە یاری دەکەی، تیپێکی رێکخراو، بێگومان هەرئەوە روودەدات\". ڤیدال هەروەها گوتی \"بێگومان ئەوەی روویدا تەنیا یاریزانان لێی بەرپرسیار نین، کێشەکە زۆر لەوە گەورەترە، پێویستە کارگێڕی کارەکانی بەباشی بکات\". یاریزانی چیلی گوتیشی \"تێناگەم چۆن دەگووترێت ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتنە، کە تۆ دەتەوێت یاریزانێک بفرۆشی دەبێت یانەیەکی بۆ بدۆزییەوە، مەڵێ بۆ فرۆشتنە، ئەوە زۆر عەیبە، هەمووان شایەنی رێزگرتنن\". ڤیدال ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هەر تیپێک پێویستی بە چەندین یاریزانی باش هەیە و گوتی \"ئێمە مێسیمان هەیە، باشترینی جیهانە، بەڵام پێویستی بەوەیە یاریزانانی دیکە یارمەتی بدەن\". ڤیدال لەبارەی ئەگەری رۆیشتنیشی بۆ ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، گوتی \"پیرلۆ وەک یاریزان سەرسوڕهێنەر بوو، بۆیە بێگومان وەک راهێنەریش سەرسوڕهێنەر دەبێت، ئەگەر داواملێبکات بچمە تیپەکەی خۆشحاڵ دەبم\".", "summary": "ئارتۆرۆ ڤیدال، یاریزانی چیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، رەخنەیەکی تووندی ئاراستەی کارگێڕی یانەکەی کرد و گوتی \"بێڕێزییە بە یاریزانێک بگووترێت تۆ بۆ فرۆشتنی\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/3008202011", "category": "sports", "summary_length": 155, "article_length": 1265, "summary_token_count": 74, "article_token_count": 590}, {"article": "پێشتر میدیای ئیسپانیا بڵاویکردبووە، کە مێسی گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا راگرتووە و بیر لە بەجێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە. رادیۆی رای ئیتالیا ئاشکرایکرد، خۆرخی مێسی، باوکی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە هەرێمی لۆمباردیای ئیتالیا بەدوای خانوویەکدا دەگەڕێت، بەمەش جارێکی دیکە پرسی پەیوەندیکردنی لیۆنێل مێسی بە یانەی ئینتەرمیلان، هاتەوە ئاراوە، کە ماوەیەکی زۆرە باسی رۆیشتنی یاریزانەکە بۆ ئەو یانەیە دەکرێت. مێسی لە دوایین گەڕەکانی لالیگادا بە توڕەیەکی زۆرەوە دەرکەوت، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە خراپەی پێشانیاندا و لالیگایان بەرامبەر ریال مەدرید لەدەستدا. لە چەند کاژێری رابردوودا، هەوڵەکانی باوکی مێسی بۆ دۆزینەوەی خانوویەک لە ئیتالیا، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، هەندێک راپۆرتی رۆژنامەڤانی دەڵێن، نەخێر، ئەوەی باوکی مێسی بەدوای خانوودا دەگەڕێت، هیچ پەیوەندییەکی بە تۆپی پێ و داهاتووی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا نییە. مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی داهاتوو کۆتاییدێت، لە بەندێکی گرێبەستەکەیدا هاتووە ئەو یاریزانە ساڵێک پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی دەتوانێت بێبەرامبەر یانەکە بەجێبهێڵێت و بچێتە هەر یانەیەک کە خۆی دەیەوێت. مێسی لەم وەرزەی لالیگادا ٢٥ گۆڵی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد و بووە گۆڵکاری خولەکە.", "summary": "راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیتالیا، پێشهاتێکی نوێیان لەبارەی داهاتووی لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی یانەی بارسێلۆنا ئاشکراکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/24072020", "category": "sports", "summary_length": 125, "article_length": 1127, "summary_token_count": 61, "article_token_count": 526}, {"article": "رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی بیستەمی خولی بەلجیکا، یانەی ئانترۆپ بووە میوانی یانەی میشڵن و بە سێ گۆڵ یارییەکەی بە خانەخوێ دۆڕاند. لەو یارییەدا عەلیڕەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی کورد لە سەرەتاوە بۆ ئانترۆپ یاری کرد. دوای یارییەکە، هاندەرانی یانەی ئانترۆپ رەخنەی زۆریان لە شێوازی یاریکردنی بەیرانوەند گرت و بەهۆکاری شکستی یانەکەیان لەقەڵەمیاندا. پیتەر ڤەندنبەم، شڕۆڤەکاری وەرزشی ناسراوی بەلجیکا کە هەفتانە هەڵسەنگاندن بۆ یارییەکان دەکات و هەڵسەنگاندنەکانی لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا بڵاو دەکرێتەوە، لە بەشێکی هەڵسەنگاندنی ئەم هەفتەیەیدا ئاماژەی بە شێوازی یاریکردنی بەیرانوەند داوە و دەڵێت، \"ئەو گۆڵپارێزە هەمووانی نیگەران کردووە، چوونکە ناتوانێ یارییەکان بە باشی بخوێنێتەوە و زۆرجار هەڵسەنگاندنی هەڵەی لەبارەی کاتی هاتنەدەر لە گۆڵ هەیە. \" رۆژنامەڤانە بەلجیکییەکە هەروەها بە تانەوە ئاماژەی بە قسەیەکی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران، مارک ویلموتس داوە کە گوتبووی بەیرانوەند لە ئاستی گۆڵپارێزانی دیاری جیهان وەک تیبۆ کۆرتوا و سیمۆن مینیولێ دایە و دەڵێت، نازانین مەبەستی لەو بەراوەرد کردنە چ بووە.", "summary": "یاریکردنی بەیرانوەند دەنگی ناڕەزایەتی هاندەرانی یانەی ئانتۆرپی بەلجیکای دەرهێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/150120211", "category": "sports", "summary_length": 80, "article_length": 1020, "summary_token_count": 37, "article_token_count": 472}, {"article": "میدیای ئیسپانیا ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لەسەر دەستەوارەی دووەمی یانەی شاهانە رێککەوتوون بۆ ئەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە رووبکاتە یانە ئیسپانییەکە. بەپێی دوایین پێشهاتەکان، دەستەوارەی یانەی ریال مەدرید لە ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ و ١٠ ملیۆن یۆرۆ پاداشت پێکهاتووە، بۆ ئەوەی پاریس سانجێرمان رازیبکات دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت. بەپێی هەواڵی رۆژنامەی مارکا، هەموو شتێک لەبارەی گرێبەستی ئێمباپێ تەواوبووە و چاوەڕواندەکرێت، ئەمڕۆ ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ریزەکانی رابگەیێنێت. مارکا دەڵێت \" ریال مەدرید دەیەوێت گالاکتیکۆسی نوێ بەشێوەیەکی مێژوویی کە هاوشێوەی پێشکێشکردنی رۆناڵدۆ بێت رابگەیێنێت، بۆیە کار دەکرێت بۆ ئەوەی رۆژی ٩ - ١٠ ئێمباپێ لە ڤالدێبێباس پێشکێشبکرێت، یانیش رۆژی ١١ - ٩ بەر لە ئەنجامدانی یارییەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ یاریزانەکە بە میدیاکان بناسێندرێت \". میدیای فەرەنسا دەڵێت \" ریال مەدرید رۆژی پینجشەممە دەستەوارەیەکی بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ خستووەتە بەردەم یانەی پاریس سانجێرمان، دوای ئەوەی یانەکە دەستەوارەی یەکەمی یانە ئیسپانییەکەی بە ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەش گوتی ئەم پارەیە لەچاو ئەو پارەیەی بە یاریزانەکە دراوە، بەس نییە بۆ دەستبەرداربوون لە ئێمباپێ \". ئێمباپێ رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێبکاتەوە، ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەکەش لە دوای راکێشانی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گوتی \" هیچ شتێک نەگۆڕاوە، ئێمە ئاشکراین و یانەکەش بە ئاشکرا قسە دەکات \". کیلیان ئێمباپێ ماوەیەکی زۆرە خەون بە یارییکردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت، لەکاتێکدا بە منداڵی هاندەری ئەو یانەیە بووە و چەند جارێکیش ویستی خۆی بۆ یارییکردن لەو یانەیە بە هاوڕێکانی راگەیاندووە. ئێمباپێ لە ٢٠١٧ بەشێوەی خواستن لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسییەوە چووە پاریس سانجێرمان، پاشان بەشێوەی هەمیشەیی بەرامبەر ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.", "summary": "یانەی ریال مەدرید کارەکانی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێی تەواوکردووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی، گواستنەوەی ئەو یاریزانە ماوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/270820211", "category": "sports", "summary_length": 119, "article_length": 1762, "summary_token_count": 53, "article_token_count": 820}, {"article": "ئەمڕۆ پۆرتۆگال هەڵمەتی بەرگریکردن لە نازناوەکەی دەستپێدەکات، کاتێک لەسەر یاریگەی دراگاو لە شاری پۆرتۆ میوانداری کرواتیای دووەمی مۆندیال دەکات، کە زۆر زەحمەتە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرە و کاپتنی پۆرتوگالییەکان بەشداری لەم یارییەدا بکات، کە لە دوایین دوو یەکەی مەشقیدا نەیتوانیوە بەشداری بکات بەهۆی ئەوەی پەنجەیەکی پێی تووشی هەوکردن بووە، هەر بۆیەش یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال لە بڵاوکراوەکەیدا پشتڕاستی نەکردەوە رۆناڵدۆ یاری دەکات یان نا. بێجگە لە رۆناڵدۆ، ریناتۆ سانچێزی یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسیش بەهۆی نەخۆشییەوە بەشداری لەم یارییەدا ناکات. پۆرتوگال ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە پۆرتۆ، ئەو شارەی یادگارییەکی خۆشی لەگەڵدا هەیە، کە لەوێ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاری کۆتایی یەکەم وەشانی ئەم پاڵەوانێتیەی لە هۆڵەندا بردەوە. کرواتییەکان ئەرکیان قورس دەبێت، لەبەرئەوەی بەبێ دیارترین دوو ئەستێرەکەی، لوکا مۆدریچ و ئیڤان راکیتیچ یاری دەکەن، کە ئەو دوو یاریزانە پێیان باشبوو پشوویەک وەربگرن بەرلەوی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێبکاتەوە. ئەمە جاری شەشەم دەبێت ئەو دوو هەڵبژاردەیە رووبەڕووی یەکدی ببنەوە، کە کرواتییەکان لە ٥ یاری رابردوودا هیچ یارییەکیان نەبردووەتەوە، تەنیا لە یارییەکی دۆستانەدا یەکسان بوونە، کەچی بەرازیلی ئەوروپا چوارجار براوەبووە. لە یارییەکی دیکەدا ئینگلتەرا بۆ تۆڵەسەندنەوە دەچێتە ئایسلەندا، کە لە یۆرۆی ٢٠١٦ دا بەدەستی ئەو وڵاتە بچووکە دەرکرا. ئینگلیزەکان ئەمجارە بە تیپێکی جیاوازەوە یاری دەکەن و تەنیا ٦ لەو یاریزانانە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی سێ شێرەکاندا ماون کە ئەوکات دۆڕان. ئەرکی هەڵبژاردەی سوێدیش زۆر قورس دەبێت، کاتێک میوانداری فەرەنسای پاڵەوانی جیهان دەکات، کە لە حوزەیرانی ٢٠١٧ ـەوە لە فەرەنسای نەبردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاندرسۆنی راهێنەر پێیوایە ئەوان ماوەی وەستانی تۆپی پێیان بەهۆی کۆرۆنا بە باشترین شێوە قۆستووەتەوە و خۆیان بە باشی بۆ کۆمەڵە ئاگرینەکەیان ئامادەکردووە، کە پۆرتوگال و کرواتیاشی تێدایە. هەرچۆنێک بێت فەرەنسییەکان لە تواناکانی پۆل پۆگبا بێبەش دەبن، کە تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام بێگومان ئەو هەڵبژاردە پڕ ئەستێرەیە دەتوانێت شوێنی پۆگبا پڕبکاتەوە. مەگدۆنیا - ئەرمینیا ١٦: ٠٠، جیبرالتار - سان مارینۆ ١٦: ٠٠ قوبرس - مۆنتێنێگرۆ ١٩: ٠٠، ئایسلەندا - ئینگلتەرا ١٩: ٠٠ ئیستۆنیا - جۆرجیا ١٩: ٠٠، ئازەربایجان - لۆکسمبۆرگ ١٩: ٠٠ دانیمارک - بەلجیکا ٢١: ٤٥، سوێد - فەرەنسا ٢١: ٤٥", "summary": "هێشتا گەڕی یەکەمی نەیشن لیگە، کە ١٧ یاری ئەنجامدراون و ئەمڕۆش ٩ یاری دیکە دەکرێن، کە دیارترینیان دەرکەوتنی پاڵەوانی وەشانی یەکەمە", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050920201", "category": "sports", "summary_length": 129, "article_length": 2100, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 1003}, {"article": "پێشتر ریال مەدرید دەستەوارەیەکی بەبڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئەڵمانییەکە کردبوو، بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە تەمەن ٢١ ساڵە، بەڵام لیڤەرکوزن داوای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە پارەیەکی زۆرە لەسەردەمی ئێستادا کە هەموو یانەکان کێشەی داراییان هەیە. سەرچاوەکان دەڵێن: رازیبوونی هاڤێرتز یانەکەی ناچاردەکات بەکەمتر لەو نرخەی داوایدەکات بە گواستنەوەکە رازی ببێت. هاڤێرتز یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ناوەڕاست لە ئەڵمانیا ماڵپەری سپۆرت نیوزی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپا داوای هاڤێرتز دەکەن، بەڵام ئەو یاریزانە رازیبووە بە پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدریدەوە کە دەیەوێت ئەو بکاتە باشترین جێگرەوە بۆ تۆنی کرووس. یاریزانەکەش خۆی بەو رۆڵە لە یانە ئیسپانییەکە دڵخۆشە. هاڤێرتز تا ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزندا هەیە، بەڵام سووربوونی ئەو یاریزانە لەسەر رۆیشتن لە یانەکەی و دابەزینی بەهای یاریزانان بەهۆی تەنگژەی کۆرۆناوە، وادەکات یانە ئەڵمانییەکە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت. پێشتر رۆدی فۆلەری بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایەرلیڤەرکوزن، ئاشکرایکردبوو کە هیواخوازە هاڤێرتز لانی کەم بۆ وەرزێکی دیکەش لە یانەکەی بمێنێتەوە.", "summary": "سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکردووە کای هاڤێرتزی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی، رازیبووە پەیوەندی بەیانەی ریال مەدریدەوە بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1806202013", "category": "sports", "summary_length": 143, "article_length": 1048, "summary_token_count": 62, "article_token_count": 485}, {"article": "لە یۆرۆپالیگدا یانەی تۆتێنهام بووە میوانی یانەی رۆیال ئانتوێرپی بەلجیکی و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام پێدۆڕاند. دوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری سێپرز گوتی، بە گشتی لە ئاست و ئەنجامی یارییەکە رازی نەبووم، ئەو یانەیە بردیەوە کە باش یاریکرد و شایەنی بوو. سپێشەڵ وەن زیاتر گوتی، لە گێمی یەکەمدا زۆر خراپ بووین، لە پشووی نێوان گێمەکاندا ویستم هەر ١١ یاریزانی نێو یاریگا بگۆڕم، لە گێمی دووەمدا کەمێک باشتر بووین، بەڵام لە کۆتاییدا رۆیال یارییەکەی بردەوە، چونکە ئەوان شایستەی ئەم بردنەوەیە بوون و باش یارییان کرد. سەبارەت بە گۆڕانکارییە زۆرەکان لە یانەکەشدا مۆرینیۆ گوتی، یاریزانی زۆرمان لەبەردەستدایە و دەمانەوێت یاریزانەکان هەلی یاریکردنیان لەبەردەمدابێت، رەنگە زۆر جار خراپی یاریزان کێشە لەسەر تەواوی یانەکە و یاریزانان درووستبکات، مەبەستم هیچ یاریزانێک نییە، بە گشتی ئەوە دەڵێم و هیوادارم ئەم کێشەیەمان چارەسەربێت.", "summary": "خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی تۆتێنهام لە ئەنجامی یاری تۆتێنهام و رۆیال ئانتوێرپ ناڕازییە و دەڵێت، دەمویست ١١ گۆڕانکاری لە یارییەکەدا بکەم.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/301020202", "category": "sports", "summary_length": 138, "article_length": 856, "summary_token_count": 69, "article_token_count": 391}, {"article": "جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی دوای راگەیاندنی ئەم دواییەی لەسەرکارلادانی لە تۆتێنهام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە، بە دوو دەستەوارەی نوێ رازی بوو کە لە لایەن دوو دەزگای راگەیاندنەوە پێشکەشی کراون، بۆ ئەوەی لەگەڵیاندا کاربکات. راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە بەریتانیا ئاشکرایانکرد کە مۆرینیۆ بە دەستەوارەیەکی رۆژنامەی سەنی بەنێوبانگی بەریتانی رازی بووە و بەپێی رێککەوتنی هەردوولا. سپێشەڵ وەن بەدرێژایی ماوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ کە لەم هاوینەدا بەڕێوەدەچێت، وتار بۆ رۆژنامەکە دەنووسێت. بەپێی ئەو سەرچاوانە، مۆرینیۆ هەروەها لەگەڵ کەناڵەکانی talkSPORT رێککەوتووە بۆ ئەوەی شرۆڤەی یارییەکانی یۆرۆ بکات و دەڵێن \"مۆرینیۆ لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەشێوەیەکی تایبەت و جیاواز شرۆڤەی یارییەکانی یۆرۆ دەکات\". جۆزێ مۆرینیۆ، پێشتر وەک راهێنەر کاری بۆ یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و هەروەها تۆتێنهام لە ئینگلتەرا کردووە، هاوکات لەگەڵ ریال مەدرید لە ئیسپانیا و ئینتەرمیلان لە ئیتالیا و پۆرتۆ و بێنفیکا لە پۆرتوگال کاری کردووە و لەگەڵیاندا چەندین نازناوی لەسەر ئاستی خولە ناوخۆییەکان و ئەوروپاش بەدەستهێناوە.", "summary": "جۆزێ مۆرینیۆ دوای جێهێشتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، بڕیاریدا دەست بە ئەزموونێکی نوێ بکات، کە ئەمجارە دەیەوێت وەک راگەیاندنکار و وەک شرۆڤەکارێکی تۆپی پێ کاربکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/30042021", "category": "sports", "summary_length": 180, "article_length": 1007, "summary_token_count": 88, "article_token_count": 453}, {"article": "نیکۆلا ریتزۆلی، ناوبژیوانی بەناوبانگی ئیتاڵی، پێشنیازێکی کردووە بۆ پاراستنی ناوبژیوانانی تۆپی پێ لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە داوا دەکات هەر یاریزانێک لە کاتی یارییدا بیەوێت بۆ رەخنەگرتن لە بڕیارێکی ناوبژیوان خۆی لێنزیک بکاتەوە، بە کارتی زەرد سزا بدرێت. نیکۆلا ریتزۆلی، ناوبژیوانی بەناوبانگی ئیتاڵی پێشنیازێکی جوانی کردووە نیکۆلا ریتزۆلی، کە ئێستا سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیتاڵیایە، لەبارەی پێشنیازەکەیەوە دەڵێت \"ئەگەر هەر یاریزانێک یان کۆمەڵە یاریزانێک بە کەمتر لە دوو مەتر لە ناوبژیوان نزیک بوونەوە، پێویستە کارتی زەردیان بەڕوودا بەرزبکرێتەوە\". ئەو دەڵێت \"ناوبژیوانیش مافی خۆیەتی پارێزراو بێت، نابێ یاریزانان بە نزیکبوونەوە ناوبژیوانان رووبەڕووی مەترسی بکەنەوە\". بەپێی یاساکانی ئێستا، تەنیا کاپتنی تیپ بۆی هەیە لە ناوبژیوان نزیک ببێتەوە و گلەیی لێبکات، بەڵام ئەویش دەبێت بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکات و نابێت هیچ وشەیەکی نەگونجاو لەدژی ناوبژیوان بەکاربهێنێت.", "summary": "ناوبژیوانێکی ئیتالی، پێشنیازێک دەکات بۆ پاراستنی ناوبژیوانان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی نزیکبوونەوی یاریزانان لێیانەوە لە کاتی بەڕێوەبردنی یارییەکاندا تووشی ببن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/2605202013", "category": "sports", "summary_length": 191, "article_length": 870, "summary_token_count": 83, "article_token_count": 393}, {"article": "بوشرای تەمەن ٣٦ ساڵان، کە دایکی دوو منداڵە و خەڵکی شاری نەجەفە، رووبەڕووی زەحمەتی زۆر و ناڕەزایەتییەکی زۆری خانەوادەکەی بووەتەوە، بە پاساوی ئەوەی لە کۆمەڵگاکەیاندا ئەم یارییانە بۆ ئافرەت گونجاو نین. ئەو بازدەدات و بۆکس ئاراستەی بەرامبەرەکەی دەکات، بەڵام لە راستیدا ئامانجی راستەقینەی ئەو بۆکس وەشاندنە لە دابونەریتە نابووت و کۆت و بەندە کۆمەڵایەتییەکان. لەم هۆڵە وەرزشییەدا، لە شاری نەجەفی شیعەنشین، کە بەلای خەڵکەکەیەوە پیرۆزە، بوشرا شەڕی نەریتە قەدەخەکراوەکان دەکات، ئەو لە ماڵەوەش ژوورێکی گەورەی تایبەت کردووە بە مەشقەکانی، کە هەموو پێداویستییەکانی تێدایە. بوشرا دەڵێت \"یەکەمجار کە دەستم بە مەشقدانی کچان کرد، زەحمەتی زۆرمان هاتە پێش، زۆر لە کچەکان کێشەیان بۆ دروست دەبوو، تەنانەت خۆشیان دەیانپرسی بۆچی دەبێت ئێمە لە هۆڵی کراوەدا وەرزش بکەین، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا بارودۆخەکە زۆر گۆڕاوە، زۆر هۆڵی وەرزشی کراونەتەوە، نەجەف پارێزگایە و ئاستی شارستانی زۆر بەرەو پێشچووە\". لە حەفتاکان و هەشتاکاندا، عێراق شانازی بە خانمە وەرشوانەکانی دەکرد، لە باسکە، بالە و پایسکیسواریدا تیپی خانمانی عێراق بەشداریان لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرد، بەڵام دواتر کۆت و بەندەکانی کۆمەڵگا کۆتاییان بەم قۆناخەی عێراق هێنا، تەنیا هەرێمی کوردستانی نەگرتەوە، کە لە جۆرێک لە سەربەخۆییدا دەژیت. یەکێتیی بۆکسێنی عێراق باس لەوە دەکات کە تێکەڵبوونەوەی خانمانی عێراق لەگەڵ وەرزشدا خەریکە دەبێتەوە دیاردە و زۆر لە خانمان ئارەزووی وەرزشکردنیان هەیە، کە لە عێراقدا ئێستا نزیکەی ٢٠ یانەی تایبەت بە بۆکسێنی خانمان هەیە. مانگی رابردوو لە پاڵەوانێتی بۆکسێنی عێراقدا ١٠٠ خانمە بۆکسێنەر لە هەموو ئاستەکاندا بەشداریان تێدا کرد، ئەمە لە کاتێکدایە کە وەرزشی خانمان لە عێراق هێشتا وەک پێویست گرنگی پێنادرێت. یاریزانەکانی بوشرا دان بەوەدا دەنێن کە پشتیوانی بوشرا یارمەتی داون لەپێناو ئامانجەکەیاندا رووبەڕووی زەحمەتییەکان ببنەوە لەگەڵ خۆشیاندا دیدی کۆمەڵگاکەیان بگۆڕن. عەلا مستەفا، تەمەن ١٦ ساڵان باس لەوە دەکات کە کۆمەڵگا دژی سەرکەوتنی ئافرەتە، بەڵام ئەو بە پشتیوانی بوشرای راهێنەری و دایک و باوکی توانیویەتی گۆڕان دروستبکات عەلا دەڵێت \"کۆمەڵگاکەمان پیاوساڵاریە و دژایەتی سەرکەوتنی ئافرەت دەکات، بەڵام هێدی هێدی قبوڵی دەکەن، چونکە ئەگەر زۆرترین کچ بێنە نێو وەرزش کۆمەڵگاش هەنگاو بە هەنگاو قبوڵی دەکات\". ئەگەرچی هێشتا زۆر بەربەست و نەریتی هەستیار رێگرن لە بەردەم خانمە وەرزشوانانی عێراقیدا، بەڵام بوشرا نموونەیەکی ئەو خانمە پێشەنگانەیە کە خەریکە بەرهەمی تێکۆشانیان بەدیاردەکەوێت و خەڵکی لەم وڵاتە وەرزشی خانمان قبوڵ دەکەن.", "summary": "بوشرا حەجار، ئەو خانمە بۆکسێنەرە عێراقییەیە، کە بڕیاریداوە بەگژ هەموو نەریتەکانی کۆمەڵگادا بچێتەوە و خۆی فێری یارییەکانی هونەری شەڕ بکات، کچانی دیکەش فێری بۆکسێن و کاراتێ بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/020220228", "category": "sports", "summary_length": 176, "article_length": 2299, "summary_token_count": 85, "article_token_count": 1071}, {"article": "یانەی رۆیال ئانتوێرپی بەلجیکی لە گەڕی ٢٢ ـی خولی نایابی بەلجیکادا، بە ئاستێکی بەرز بەرامبەر یانەی یوپێن دەرکەوت و ٢ - ٠ یارییەکەی بردەوە، کە بەپێی رۆژنامەکانی بەلجیکا، عەلیڕەزا بەیرانوەندی گۆڵپارێزی کوردی یانەکە هۆکارێکی سەرەکی بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە گرنگەی یانەکەی بووە. لە یارییەکەدا لیۆر رێفایلۆڤ و عەبدوڵڵا سیک لە خولەکەکانی ١٨ و ٢٨ ـدا دوو گۆڵیان بۆ رۆیال ئانتوێرپ تۆمارکرد و بەیرانوەندیش چەندینجار تۆڕی گۆڵەکەی لە بەردەم هێرشی تیپی بەرامبەردا پاراست و ٣ خاڵی گرنگیان بۆ یانەکەیان بەدەستهێنا و گەیشتنە پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولەکە، بە کۆکردنەوەی ٤٠ خاڵ. لەو یارییەدا لیۆر رێفایلۆڤی خاوەن گۆڵی یەکەمی ئانتوێرپ، لێدانێکی سزاشی لەدەستدا، بەیرانوەندیش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و ٤ گەڕانەوەی لە یارییەکەدا هەبوو لەگەڵ ٨ بەشداری، کە بەهۆیەوە ٨.٥ نمرەی بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا. ئەوکاتەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ ـدا لێدانی سزای کریستیانۆ رۆناڵدۆی گەڕاندەوە ئێستا لە میدیای بەلجیکا باس باسی گۆڵپارێزە کوردەکەیە، کە بە کاتێکی زێڕیندا تێپەڕدەبێت و رۆژنامە و ماڵپەڕەکانی ئەو وڵاتە زۆر پەسنی دەدەن، تەنانەت هەندێکیان بە باشترین یاریزانی ئەو یانەیە ناویدەبەن. پیتەر گۆرێسی راگەیاندنکاری بەنێوبانگی بەلجیکی، سەبارەت بە گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران، نووسیویەتی \"سوپاس عەلیڕەزا بەیرانوەند، پێش ئێستا هەندێجار بەهۆی هەڵەکانتەوە سەرزەنشتی و رەخنەمان لێدەگرتی، بەڵام تۆ جارێکی دیکە بیناکەت لەسەر وێرانە بنیاتناوە\". ئەو راگەیاندنکارە بەلجیکییە هەروەها لەبارەی بەیرانوەندەوە نووسیویەتی \"ئەوەی لە یەکەم یاریی مەزنیدا بەرامبەر تۆتێنهام بەسەریهات وایلێنەکرد خۆی بەدەستەوە بدات و لە چەند هەفتەیەی دواییدا چەندجارێک سیحری نمایشکردووە و دەریخستەوە کە چ کارامەییەکی هەیە لە داخستنی تۆڕی گۆڵەکەی لە بەردەم یاریزانانی تیپەکانی بەرامبەردا\". ئەو زیاتر پەسنی بەیرانوەند دەدات و دەڵێت \"بە بۆچوونی من سەرۆکی یانەی رۆیال ئانتوێرپ نابێت هەوڵی ئەوە بدات گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێکی دیکە بکات\". هەروەها هەوادارانی یانەی رۆیال ئانتوێرپ ستایشی ئاستی بەیرانوەند دەکەن و پێیانوایە ئەو لە جان بوتزی گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەیان باشترە، هەروەها بەراوردی نێوان ئامارەکانی بەیرانوەند و بوتز لە سۆشیال میدیا بڵاودەکەنەوە، کە بە روونی دەردەکەوێت ئامارەکانی گۆڵپارێزە کوردەکە زۆر باشترن. بەیرانوەند لە هەموو پێشبڕکێکاندا ٧ جار بەشێوەی سەرەکی یاری بۆ رۆیال ئانتوێرپ کردووە و ٣ کلین شیتی هەیە، لە کاتێکدا بوتز لە ١٨ یاریدا تەنیا دووجار توانیویەتی تۆڕەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە. رۆیاڵ ئانتۆرپ یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی خولی نایابی به‌لجیكا و ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی ٤ خاڵ به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ خێنكی دووه‌م له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و كڵۆب برۆجیش له پێشه‌نگه. عەلیڕەزا بەیرانوەند، خەڵکی پارێزگای لوڕستانه لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٩ باشترین گۆڵپارێزی خولی پلە نایابەکانی ئێران بووە و ساڵی ٢٠١٩ ش وەک کەسایەتی تۆپی پێی ئێران هەڵبژێردرا. لە جامی جیهانی ٢٠١٨ی رووسیاشدا بەیرانوەند گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بوو، ئاستێكی به‌رزیشی پێشكه‌ش كرد و هەمیشە شانازی بەوە دەکات کە لەو مۆندیالەدا لێدانێکی سزای کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی گەڕاندووەتەوە.", "summary": "عەلیڕەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی یانەی رۆیال ئانتوێرپی بەلجیکی، دوای بەڕێکردنی ماوەیەکی خراپ لەگەڵ یانەکەی، ئێستا رۆژەکانی بە هەناسەیەکی ئاسوودە و شەوەکانیشی بە خەوێکی خۆش بەڕێدەکات، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/280120215", "category": "sports", "summary_length": 238, "article_length": 2905, "summary_token_count": 113, "article_token_count": 1349}, {"article": "کاژێر ١٥: ٣٠ یارییەکانی ئەمڕۆی خولەکە دەستپێدەکەن، کاتێک یانەی مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی شیفڵد یونایتد یارییدەکات. سیتی بە ورەیەکی بەرزەوە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەم یارییە ئەنجامدەدات، دوای ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا لە مارسیلیای بردەوە، بەڵام بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی سێرجیۆ ئەگوێرۆ، بێنیامین مێندی، گابریێل خیسوس و فێرناندینیۆ بێبەش دەبێت. لە یارییەکی دیکەدا کاژێر ١٨: ٠٠ یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی بێرنلی دەبێتەوە، پاشان لە کاژێر ٢٠: ٣٠ لیڤەرپوول دوایین یاریی ئەمشەوی پرێمەرلیگ بەرامبەر وێستهام ئەنجامدەدات. رێدز خاوەنی ١٣ خاڵە و بەجیاوازی گۆڵ لە دواوەی یانەی ئێڤێرتۆنی هاوشاری لە پلەی دووەمە، دەیەوێت بەبردنەوەی ئەم یارییە بەشێوەیەکی کاتی خۆی بگەیێنێتە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە. شیفیلد یونایتد - مانچێستەر سیتی ١٥: ٣٠ شیفیلد یونایتد - مانچێستەر سیتی ١٥: ٣٠", "summary": "لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ، سێ یاریی دیکە بەڕێوەدەچن و لیڤەرپوول چاوی لە وەرگرتنی پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/311020205", "category": "sports", "summary_length": 121, "article_length": 817, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 385}, {"article": "کریستیان زێیڤێر، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، رۆژی ١٦ ـی ئەم مانگە رکابەرییەکانی خولی ئەڵمانیا بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەستپێدەکاتەوە. بڕیاری دەستپێکردنەوەی خولی ئەڵمانیا لەکاتێکدا، دوێنێ ئانگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و رێککەوتنیان لەسەر دەستپێکردنەوەی خولەکە پێشاندا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەیان سەرپشککرد بۆ دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنەوەی خولەکە. دەستپێکردنەوەی خولی ئەڵمانیا لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەبێتە یەکەم خولی ئەوروپا کە یارییەکانی دەستپێبکاتەوە، کە لە مانگی شوباتی رابردووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یارییەکانی راگیراون. رۆژی شەممە ١٦ ـی ئەم مانگە، هەردوو یانەی بۆرووسیا دۆرتموند و شالکێ لە یاریی دێربی رووردا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بایرن میونشن رۆژی یەکشەممە بەرامبەر یونیەن بەرلین یارییدەکات. خشتەی گەڕی یەکەمی بوندێسلیگا دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکان", "summary": "بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا، کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی بوندێسلیگای دەستنیشانکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0705202012", "category": "sports", "summary_length": 103, "article_length": 869, "summary_token_count": 46, "article_token_count": 388}, {"article": "کاژێر ٢٠: ٣٠ بە کاتی باشووری کوردستان ٤ یاری بەڕێوەدەچن، کە لە یەکێکیاندا لازیۆی خاوەنی پلەی چوارەمی ریزبەندی، کە سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکردووە، میوانداری برێشیا دەکات، کە تەنیا ٢٤ خاڵی کۆکردووەتەوە و دابەزینی لە سێریا ئەی یەکلاییبووەتەوە. لە یارییەکی گرنگدا لیچی دەبێتە میوانی ئۆدینیزی و یاریزانەکانی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بردنەوە، چونکە هێشتا هیوایەکی کەمی ماوە بۆ مانەوە لە سێریا ئەی، کە بە ٣٢ خاڵ لە پلەی ١٨ ـەی ریزبەندییە و بە جیاوازی ٤ خاڵ لە دوای جێنەوا دێت، بەڵام ئەگەر ئەمەی دوایی یارییەکی بباتەوە، کە دەبێتە میوانی ساسۆلۆ، ئەوا لیچی راستەوخۆ دەچێتە دەرەوەی سێریا ئەی بە چاوپۆشین لە ئەنجامی یارییەکەی بەرامبەر ئۆدینێزی. میلان و رۆما لە دەرەوی یاریگەکانیان دوو یاری گرنگی دیکەی ئەم گەڕە ئەنجام دەدەن، کە لە ململانێدان لەسەر پلەی پێنجەم و بەدەستهێنانی بلیتی گەیشتن بەشێوەی راستەوخۆ بە یۆرۆپالیگ، ئەگەرچی ئەوەی شەشەمیش بێت بەشداری لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگدا دەکات. میلان دەبێتە میوانی سامپدۆریا و هەوڵ دەدات درێژە بە ئاست و ئەنجامە باشەکانی بدات، کە ١٠ یارییە نەدۆڕاوە، رۆماش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تۆرینۆ دەچێتە ئەو شارە. فیۆرێنتینا - بۆلۆنیا ٢٢: ٤٥", "summary": "ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی ٨ یاری، گەڕی ٣٧ ـی سێریا ئەی تەواو دەبێت و تەنیا گەڕێکی یارییەکان دەمێنێتەوە بۆ کۆتاییهاتن بە وەرزی ئەمساڵی خولەکە، کە یانەی یوڤێنتوس دوو گەڕ بەر لە کۆتاییهاتنی، نازناوەکەی بردەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/290720203", "category": "sports", "summary_length": 200, "article_length": 1066, "summary_token_count": 100, "article_token_count": 486}, {"article": "میدیای ئەمریکا ئەو شکستەی تیپی وڵاتەکەیان بە کارەسات ناوبرد، کاتێک لە پاڵاوتنەکاندا نەیانتوانی بگەنە قۆناخی کۆتایی و پلەی شەشەمیان بەدەستهێنا. ئەو راکەرە ئەمریکییانە وەک بەربژێرانی یەکەم بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕ گەیشتبوونە تۆکیۆ، دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی جیهان لە ٢٠١٩ توانیان پلەی یەکەم و میدالیای زێڕ بەدەستبێنن. ئەمریکییەکان تووشی سەرسوڕمان بوونە لە ئاستی یاریزانانی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتەکەیان لەم ئۆڵیمپیادەدا، کە لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتر راکردنیشدا نەیانتوانی یەکەم بن، سەرەڕای وازهێنانی یوساین بۆڵت. هەندێک لە چاودێران پێیانوایە هەڵەیەک هەیە لە گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکا و پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، هەندێکی دیکەش لەو بڕوایەدان کە ئەمە تەنیا پاشەکشەیەکی کاتییە و راکەرە ئەمریکییەکان دەگرێنەوە پێشەنگ.", "summary": "تیپی ٤ جاران ١٠٠ مەتر پۆستەی ئەمریکی، هەموو ئەمریکا و جیهانیشی تووشی شۆککرد، کاتێک نەیانتوانی بگەنە قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێیەکە لە ئۆڵیمپیادی ٢٠٢٠ ـی تۆکیۆدا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/050820215", "category": "sports", "summary_length": 156, "article_length": 711, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 326}, {"article": "لە پێشبڕکێی خێرای خلیسکانی سەر بەفردا، کە لە رۆکا لە فینلەندا بەڕێوەچوو، ئێریک ڤالینس، هاوڕێکەی یوهانسن هۆسفلۆت کلایپۆی هەڵگری نازناوەکەی تووشی شۆک کرد، کاتێک بەسەریدا سەرکەوتوو و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. ڤالینسی تەمەن ٢٤ ساڵان لە دوو گەڕی یەکەمدا لەدوای کلایپۆ بوو، بەڵام لە دوایین گەڕدا پێشیکەوت و سەرکەوتنی بەدەستهێنا. کلایپۆ ئەمساڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، کە ساڵی رابردوو بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ خاوەن پلەی دووەمدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو.", "summary": "ئێریک ڤالینسی خلیسکێنەری نەرویجی یەکەم سەرکەوتنی لەسەر ئاستی تاک لە پاڵەوانێتی خلیسکانی سەر بەفری جیهاندا بەدەستهێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/281120204", "category": "sports", "summary_length": 117, "article_length": 446, "summary_token_count": 52, "article_token_count": 216}, {"article": "هاندەرەکان، لەسەر شەقام کۆبوونەوە، یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان ناچارکرد لە پاسەکە بێنە خوارەوە و بەشداربن لە بەشێک لە دیمەنە خۆشیهێنەکانی سەر شەقامەکان. هەڵبژاردەی مەسەدۆنیا پلەی ٦٧ی ریزبەندی جیهانیی هەڵبژاردەکانی گرتووە، ئەوە یەکەمجارە سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر هەڵبژاردەیەکی گەورەی دونیادا بەدەستدەهێنێت. ستیڤان ریستۆڤسکی، بەهاندەرەکانی وت بەڵێنتان پێدەدەم هەموو توانای خۆمان بەگەڕ بخەین بۆ یارییەکەی داهاتوو، وەک ئەوەی لە یارییەکەی پێشوودا کردمان، سوپاستاندەکەم.", "summary": "یاریزانانی هەڵبژاردەی مەسەدۆنیا، کاتێک ئیتاڵیایان دەرکرد و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، پێشوازی پاڵەوانانەیان لێکرا. هەزاران رژانە سەر شەقامەکانی سکۆبی پایتەخت و بەئاهەنگ و گۆرانی و هاندان، پێشوازییان لە پاسی یاریزانانی هەڵبژاردەکە کرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260320221", "category": "sports", "summary_length": 235, "article_length": 467, "summary_token_count": 110, "article_token_count": 205}, {"article": "من لە گەنگەشەی ئەم رووداوە مێژووییەی تۆپی پێ باسی لایەنە هونەرییەکانی ئەم کودەتایە ناکەم، تیشکیش ناخەمە سەر لێکەوتە و لایەنە ئابووریی و داراییەکانی، ئەمانە بۆ پسپۆرانی ئەم بوارانە جێدەهێڵم، بەڵکو رەهەندە یاساییەکانی ئەم کودەتایە دەخەینەڕوو. ESL لە بەهێزترین یانەکانی وڵاتانی ئەوروپی پێکدێن کە بریتین لە یانەکانی ريال مدريد، بارسێلۆنا، ئاتلێتيكو مەدريد، مانچێستەر يونايتد، ليڤەرپوول، مانچێستەر سيتي، چێڵسی، ئارسیناڵ، تۆتێنهام، ميلان، ئینتەرميلان و يوفێنتوس. دیارە هەریەک لەم یانانە لە روانگەی یاساییەوە بە یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەیانەوە گرێدراون، بۆ نموونە یانەی ریال مەدرید پەیوەستە بە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، یەکێتیی تۆپی پێی هەر وڵاتێکیش گرێدراوە بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیشوەرەکەی، بە نموونە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا پەیوەستە بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا UEFA، سەرجەم فیدراسیۆنەکانیش گرێدراون بە یەکێتیی تۆپی پێی جیهان، کە بە FIFA ناسراوە. هەر یاریزانێکی پیشەگەریش دەبێت پەیوەست بێت بە یانەیەکەوە (واتا ناوی تۆماربێت لە تۆماری یانەکەی). ئەم زنجیرە پەیوەستبوونە لە یاریزانەوە بۆ یانە وەرزشییەکەی، یانەکەش بۆ یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەی، یەکێتییەکەش بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیشوەرەکەی، فیدراسیۆنەکەش بۆ فیفا ئاسایشی یاسایی فیفا فەراهەم دەکات. فیفا لە روانگەی یاساییەوە بریتیە لە کۆمەڵە (جمعية) کە بەپێی یاسای شارستانی سویسری لە ساڵی ١٩٠٤ دامەزراوە، (مادەی ١ لە پەیرەوی ناوخۆیی فیفا)، کەواتە فیفا خاوەن کەسایەتییەکی یاسایی تایبەتە نەک کەسایەتییەکی گشتی وەک دەوڵەت و فەرمانگەکانی، بەمەش خاوەن سەربەخۆییە و دەوڵەتان ناتوانن دەست لە کاروباری وەربدەن. ئاماژە بە مادەی ٢٢ لە پەیڕەوی ناوخۆیی فیفا، فیفا لە ٦ فیدراسیۆن (کۆنفیدراڵی پێکدێت)، هەریەک لەو کۆنفیدراڵیانە یەکێتییەکانی کیشوەرێک لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا سەرجەم یەکێتییەکانی تۆپی پێی وڵاتانی ئەوروپا لەخۆدەگرێت، ئەو یانانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردن سەرجەمیان سەر بە یەکێتییەکانی پەیوەست بە یۆفان. دوای ئەم پێشەکییە، پرسیارە گەوهەریەکە ئەوەیە، ئایا رێکخستنی خولەکان لە کیشوەری ئەوروپا مافی کێیە؟ بێگومان پەیڕەوی ناوخۆی یۆفا وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە، بە تێڕامان لە ماددەی ٤٩ لە پەیڕەوی ئاماژەپێکراو، رێکخستنی خول یان هەڵوەشاندنەوەی لەنێوان یەکێتییەکانی سەر بە یۆفا یان لە نێوان یانەکانی سەر بەم یەکێتییانە مافێکی تایبەتی یۆفایە. برگەی ٣ لە ماددەی ئاماژەپێکراو پێماندەڵێت، هەر یارییەکی نێودەوڵەتی یان خولێك لە سنووری جوگرافی یۆفا ئەنجام بدرێت پێویستی بە رەزامەندی پێشوەختەی یۆفا یان فیفا هەیە، پێویستە یارییەکەش یان خولەکە بەپێی رێساکانی فیفا یاخود یۆفا بێت. زیاتر لەمەش، بڕگەی دووەم لە ماددەی ٥١ لە پەیڕەوی ئاماژەپێکراو رێگە دەگرێت لە ئەنجامدانی یاری یان کردنەوەی خول بەبێ رەزامەندی یۆفا لە نێوان یەکێتییەکی سەر بە یۆفا و یەکێتییەکی دەرەوەی یۆفا یان لەنێوان یانەیەکی سەر بە یەکێتییەکی سەر بە یۆفا لەگەڵ یانەیەکی سەر بە یەکێتییەکی دەرەوەی یۆفا. لەدوای خستنەڕووی ئەم ماددانە بۆمان دەردەکەوێت کە هەر پاڵەوانێتییەک بەبێ رەزامەندی یۆفا رێکبخرێت هیچ ئەرزشێکی یاسایی نییە. بەمەش خولی ESL خولێکی نایاساییە لە سۆنگەی رێساکانی یۆفا، پێشێلکاری رێساکانی یۆفایە. لێرەوە پرسیارێکی دیکە سەر هەڵدەدات، ئەویش ئەوەیە، لێکەوتە یاساییەکانی ئەم پێشێلکاریانە چییە؟ مادەی ٥٣ لە پەیڕەوی ناوخۆیی یۆفا، وڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە، بەشێوەیەک هەر یەکێتییەک یان یانەیەکی وەرزشی پێشێلی ئەم پەیڕەوە بکات رووبەڕووی یەکێک لەم سزایانە دەبێتەوە: ٢ - سەرنجڕاکێشان (التوبیخ). ٤ - هەڵوەشاندەنەوەی ئەنجامی یاری. ٥ - دووبارەکردنەوەی یارییەکە. ٧ - هەژمارکردنی یاری بەگریمانەیی. ٨ - ئەنجامدانی یاری بەشێوەی داخراو (بێئامادەبوونی هاندەر). ٩ - رێگرتن لە ئەنجامدانی یاری لەنێو یاریگەی خۆی. ١٠ - ئەنجامدانی یاریی لە وڵاتی سێیەم. ١١ - بێبەشکردنی لە داهاتی کێبرکێکانی یۆفا. ١٢ - رێگرتن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانی. ١٣ - سنووردارکرنی ژمارەی ئەو یاریزانانەی کە یانەکە دەتوانێت تۆماریان بکات بۆ کێبرکێکانی یۆفا. ١٤ - بێبەشکردنی لەو کێبرکێەیە کە هەیە یان ئەوانەی کە ئەنجامدەدرێن. ١٥ - لێسەندنەوەی نازناو یان خەڵات. سەرەڕای ئەم سزایانە، کۆمەڵێک سزای تایبەتیشمان هەیە تایبەت بە یاریزانەکان، ئەوانیش مادەی ٥٤ لەخۆی گرتوون، کە بریتین لە: ٤ - راگرتنی لە چەند یارییەکی دیاریکراو، یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان دیارینەکراو. ٥ - راگرتنی لە چەند یارییەکی دیاریکراو، یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان دیارینەکراو (مەبەستی راهێنەر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی). ٦ - باندکردنی لەسەرجەم چالاکیەوەرزشیەکان. ٧ - لێساندنەوەی نازناو یان خەڵات.) لەوەی خستمانەڕوو بۆمان دەردەکەوێت کە یۆفا دەستکراوەی تەواوی هەیە بۆ سزادانی ئەندامانی ESL، بگرە یاریزانەکانیش ئەگەر هاتوو بەشداریان کرد لەو کێبرکێیەدا، کە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت خولێک بکرێتەوە لە سنووری جوگرافی یۆفا، بەبێ رەزامەندی یۆفا. بەهەرحاڵ ئەوەی لە ١٨ ـی مانگی ٤ ـی ٢٠٢١ لە ئەوروپا روویدا کودەتایەک بوو بە وێنەی بورکان لە جیهانی تۆپی پێدا، (کە بێگومان سەرکەوتوو نابێت لە میانی هەبوونی یۆفا و فیفادا، بەڵام ئەم یانانە دەتوانن بیر لە دەرچەیەکی دیکەی یاسایی بکەنەوە کە بریتیە لە کۆتاییهێنانیان بە ئەندامیەتی لە یەکێتییەکانی تۆپی پێی وڵاتەکانیان و یۆفا و دواجاریش فیفا، سەرەڕای ئەوەی لێرەشدا تووشی چەند بەربەستێک دەبنەوە لەوانەش بابەتی بێبەشکردنی یاریزانەکانیان لە کێبرکێکانی یۆفا و فیفا، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ئەم کودەتایە ببێتە شۆڕشی گۆڕانکاریی لە بەرێوەبردنی تۆپی پێ. * مامۆستای یاسا لە زانکۆی راپەرین", "summary": "ئەوەی سەرنجی هەوادارانی وەرزشی بەلای خۆیدا راکێشاوە لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بریتیبوو لە راگەیاندنی خولی سوپەری ئەوروپی، کە بە ESL ناسێندرا، کە بە رابەرایەتی فلۆرێنتینۆ پێرس سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەئەنجام گەیێندرا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/240420217", "category": "sports", "summary_length": 248, "article_length": 4911, "summary_token_count": 112, "article_token_count": 2264}, {"article": "هەرچەندە هەر لە گەڕی یەکەمەوە دوو یاری دواخران، دوای ئەوەی یانەکانی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد بەشدارییان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یۆرۆپالیگ کرد، دەستەی بەڕێوبەرانی پرێمەرلیگ بڕیاریاندا کە یاریی ئەو دوو یانەیە دوابخات و تاوەکو بە تەواوی ئامادەدەبن. پرێمەرلیگی ئەم وەرزە بە یاریی نێوان هەردوو یانەی ئارسیناڵ و فولهام دەستپێدەکات، ئەم یارییە لە کاژێر ١٤: ٣٠ دەستپێدەکات، یارییەکە لەسەر یاریگەی کراڤین کۆتاجی تایبەت بە یانەی فولهامی تازە سەرکەوتوو دەبێت. لە کاژێر ١٧: ٠٠ یانەی کریستال پاڵاس بەرامبەر بە یانەی ساوسامپتۆن یاری دەکات، ئینجا لە کاژێر ١٩: ٣٠ یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی لیدز یونایتدی مارسێلۆ بێلسا دەکات، لەو یارییەی کە هەموو چاوەکانی بۆخۆی رادەکێشێت کە یانەی لیدز لەدوای دابڕانێکی زۆر جارێکی دیکە لە پرێمەرلیگ قورسترین تاقیکردنەوە دەکات. لە دوایاری ئەمشەوی پرێمەرلیگیشدا، وێستهام یونایتد لە یاریگەی خۆی یاری بەرامبەر بە یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەکات لە کاژێر ٢٢: ٣٠.", "summary": "ئەمڕۆی وەرزی ٢٩ ـمینی پرێمەرلیگی ئینگلیزی دەستپێدەکات و کاروانی خولەکە بە ئەنجامدانی چوار یاری لە چوار کاتی جیاوازدا بەڕێدەکەوێ.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/120920201", "category": "sports", "summary_length": 128, "article_length": 941, "summary_token_count": 58, "article_token_count": 427}, {"article": "لە دوو یاریی پێشوودا، لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە لایەن لیۆنێل سکالۆنیی راهێنەرەوە بانگهێشت نەکرا و پشووی پێدرا، بەهۆی ئەوەی ئەوکات لە کۆرۆنا چاکببووەوە. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەم مانگەدا دوو یاریی دیکە لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ـی قەتەر ئەنجام دەدات، کە لە یەکەمیاندا رۆژی ٢٦ ـی ئادار میوانداری ڤێنزویلا دەکات، لە دووەمیشیاندا، لە ٣٠ ـی هەمان مانگدا دەبێتە میوانی ئیکوادۆر. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشوەختە گەیشتنی خۆی بۆ مۆندیال مسۆگەرکردووە، کە دوای ئەنجامدانی ١٥ یاری ٣٥ خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە، لە دوای بەرازیل، کە بە کۆکردنەوەی ٣٩ خاڵ پێشەنگی گرتووە و بلیتی مۆندیالی وەرگرتووە. لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ ئەو دوو یارییە ئاشکرا کرد، کە ناوی لیۆنێل مێسی تێدایە. لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان: گۆڵپارێز: فرانكۆ ئارمانی، ئيميليانۆ مارتينيز، خوان موسۆ و جيرونيمۆ رۆلی. هێڵی بەرگری: مۆنتێل، مۆلينا، فۆيس، كوارتا، پێزێلا، ئۆتامێندی، رۆمێرۆ، ئەكۆنيا، تالياڤيگۆ، پيرێز، مارتينيز. هێڵی ناوەڕاست: كاربۆنی، پارادێس، جويدۆ رۆدريگێ، دی پاول، پالاسيۆس، لانزينی، لوسێلسۆ، پێرێرا، بوينديا، گومێز، گونزالێس، ئۆکامپۆس، گارناچۆ، ئیليستەر، نيكۆلاس باز، جيرالنيك و ڤالنتين كاربۆنی. هێڵی هێرشبردن: ديماريا، رۆمێرو، ماتياس سولی، لیۆنێل مێسی، پاولۆ ديبالا، لاوتارۆ مارتينيز، ئانخێل كۆريا، خواكين كۆريا، ئەلڤارێز، سيميۆنی و لوكاس بۆی.", "summary": "لیۆنێل مێسی، جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئامادەیە بۆ ئەوەی لە دوو یاریی داهاتووی تانگۆدا بەشداری بکات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0703202211", "category": "sports", "summary_length": 127, "article_length": 1362, "summary_token_count": 59, "article_token_count": 662}, {"article": "فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، رۆژی ٢٧ و ٢٨ ـی حوزەیران یارییەکانی قۆناخی هەشتی جامەکە ئەنجامدەدرێن. لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی لە ١١ و ١٢ ـی مانگی حەوت دەکرێن و یاریی کۆتاییش رۆژی ٨ - ١ ئەنجامدەدرێت. تاوەکو ئێستا هیچ یاریگەیەک بۆ ئەنجامدانی یارییەکان دیاری نەکراوە، مەگەر ئەوەی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی و کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لەسەر یاریگەی وێمبلی بەڕێوەبچن. بڕیاری ئەنجامدانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە بڕیاردراوە ١٧ ـی مانگی داهاتوو پرێمەرلیگ دەستپێبکاتەوە. لە قۆناخی هەشتی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، لێستەر سیتی بەرامبەر چێڵسی، نیوکاسل و مانچێستەر سییتی، شیفڵد یونایتد و ئارسیناڵ، نۆریچ سیتی و مانچێستەر یونایتد یارییدەکەن.", "summary": "فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بەفەرمی وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەی دیاریکرد.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/290520204", "category": "sports", "summary_length": 137, "article_length": 722, "summary_token_count": 64, "article_token_count": 334}, {"article": "میهایلۆڤیچ پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ تووشی شێرپەنجەی خوێن بووبوو، بەڵام چارەسەری وەرگرت و لە شێرپەنجە رزگاری بوو، لەگەڵ یانەی بۆلۆنیا بەردەوام بوو. یاریزانی پێشووی یانەی ئینتەرمیلان، رایگەیاند نەخۆشییەکەی بۆ گەڕاوەتەوە و ناچارە جارێکی دیکە چارەسەری کیمیای وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی چاکبێتەوە. ئەو لە لێدوانێکدا، گوتی \"ناچارم جارێکی دیکە بگەڕێمەوە نەخۆشخانە و جارێکی دیکە چارەسەری وەربگرم، لەبەرئەوەی تووشی شێرپەنجە بوومەتەوە\". ئەو دووپاتیکردەوە کە وەک جاری یەکەم بە توندی تووش نەبووەتەوە، بەڵام وەکخۆی گوتی، هەڵەی جاری یەکەم دووبارە ناکاتەوە و ئەمجارە زوو چارەسەری وەردەگرێت. میهایلۆڤیچ بەشێوەیەک قسەی کرد، وەک ئەوەی نیازی بێت وەک جاری یەکەم لەگەڵ یانە و یاریزانەکانی بەردەوام بێت و گوتی \"دڵنیام یاریزانەکانم شەرمەزارم ناکەن\". ئەو راهێنەرە زیاتر گوتی \"ئەو نەخۆشییە زۆر بوێرە لە گەڕانەوە، بەتایبەتی بۆ کەسێکی بەتەمەنی وەک من، بەڵام من لێرەم و جارێکی دیکە وانەیەکی باشتری پێدەدەم، دیارە وانەی یەکەمم بەس نەبووە بۆ تەمبێ کردنی\".", "summary": "سينيسا ميهايلۆڤیچ، راهێنەری یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی، دووبارە تووشبوونەوەی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند، گوتیشی \"متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە کە شەرمەزارم ناکەن\". هەروەها هەڕيشەی لە شێرپەنجە کرد و گوتی \"ئەمجارە وانەیەکی باشتر بە شێرپەنجە دەدەم\".", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/260320226", "category": "sports", "summary_length": 241, "article_length": 918, "summary_token_count": 116, "article_token_count": 425}, {"article": "بارسێلۆنا لە یاریگەی کامپنو، میوانداری یانەی ناپۆلی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە و بە ئەنجامی هەردوو یارییەکە ٤ - ٢ شکستی بە یانە ئیتالییەکە هێنا، خۆیشی گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە و رووبەڕووی یانەی بایرن میونشن دەبێتەوە. بارسا هەرزوو لە رێگەی لێنگلێوە بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر لیۆنێل مێسی گۆڵی دووەمیشی زیادکرد، هەر لەم گێمەدا لویس سوارێز بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد. هێشتا گێمی یەکەم کۆتایی نەهاتبوو کاتێک لۆرێنزۆ ئینسینی بە لێدانی سزا تاکە گۆڵەکەی یانەی ناپۆلی تۆمارکرد، لە یاریی چوونیشدا هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون، بەمەش بارسا گەیشتە قۆناخی داهاتوو، ناپۆلیش بۆ ماڵەوە. لە یارییەکی دیکەشدا یانەی بایرن میونشن بردنەوەی بەسەر یانەی چێڵسیدا دووبارەکردەوە، دوای ئەوەی لە یاریگەی ئالیانز ئارێنا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە. گێمی یەکەم سێ گۆڵ تۆمارکران، دووانیان بۆ یانەی بایرن میونشن و دانەیەکیش بۆ یانەی چێڵسی، گۆڵەکانی بایرن لەلایەن رۆبیرت لیڤاندۆڤسکی و ئیڤان پێریشیچەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی چێڵسیش تامی ئابراهام کردی، لە نیوەی دووەمیشدا کۆرێنتین تۆلیسۆ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵی دیکەیان بۆ باڤارییەکان زیادکرد. هەینی داهاتوو لە یاریگەی دالوش لە پۆرتوگال یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونشن یاری دەکات لە کاژێر ٢٢: ٠٠.", "summary": "یانەکانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن گەیشتنیان بە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ یەکلاکردەوە، دوای ئەوەی شکستیان بە یانەکانی ناپۆلی و چێڵسی هێنا.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0808202012", "category": "sports", "summary_length": 139, "article_length": 1238, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 575}, {"article": "کڵۆپ لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، لەنێو خەڵکدا گفتوگۆی زۆر لەبارەی ئەوەوە هەیە کە کێ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە، پرسیار لە زۆرکەس کراوە ٧٦ % لەگەڵ ئەوەدان یارییەکان تەواوبکرێن، نازانم چۆن دەکرێت ئەمە هەموو پشتگوێ بخرێت. راهێنەری لیڤەرپوول زیاتر گوتی، بەرای من شتێکی دادپەروەرانە نییە ئەگەر خولەکە هەڵبوەشێندرێتەوە، ئێمە لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەین، ئەگەر ئێمە لە یاریگەی خۆماندا یاریی بکەین، یان لە دەرەوەی یاریگەی خۆمان یاریی بکەین، پێویستە ببینە پاڵەوان. کڵۆپ رایگەیاند، مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە گرنگترین شتە، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنییە کە شتەکانی دیکە گرنگ نین. راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، وەک ئەوەی لە ئەڵمانیا روویدا، پێویستە ئینگلتەراش ئەوەبکات، ناوەندەکانی مەشق و راهێنان لە ئینگلتەرا زۆر پیشەگەرانەن و ئەمەش لەرووی تەندروستییەوە گەرەنتی باشتری دەبێت و هیچ شتێک لەوێ بڵاونابێتەوە. لیڤەرپوول بە ٨٢ خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پرێمەرلیگە، تەنیا ٦ خاڵی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی نازناوی خولەکە مسۆگەربکات و دوای ٣٠ ساڵ جارێکی دیکە ببێتە پاڵەوانی ئینگلتەرا.", "summary": "یورگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەڵێت، دادپەروەرانە نییە ئەگەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرێمەرلیگ بدرێت و رایگەیاند، پێویستە نازناوەکە بدرێتە لیڤەرپوول.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/1805202018", "category": "sports", "summary_length": 164, "article_length": 991, "summary_token_count": 79, "article_token_count": 471}, {"article": "یاریزانانی یانەکە بەجێبەجێکردنی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان و پاککردنەوەی ئەو پێداویستی و ئامێرانەی بۆ راهێنانەکانیان پێویستن دەستیانپێکرد، کۆن بە کۆنی یاریگەیان دەرمان رشێن کرد و دەستیان بە مەشقەکانیان کردەوە. یاریزانانی یانەکە بە ماسکەوە چوونە نێو یاریگە، مەودایەکی زۆر لەنێوان یاریزانەکان هەبوو، کاتێک یاریزانەکان شوێنەکانیشیان دەگۆڕی هەموو شوێنەکەیان پاکدەکردەوە، بەو شێوەیە یەکەم یەکەی مەشقیان دوای کۆرۆنا ئەنجامدا. بەرپرسانی شاری پۆرتۆ ئالێگری بەرازیل بڕیارییاندا رێگە بە یانەکان بدەن، مەشق و ئامادەکارییەکان دەستپێبکەنەوە، هەردوو یانەی ئینتەرناسیۆنال و گریمیۆش بوونە یەکەم دوو تیپی بەرازیل دەست بە راهێنانەکانیان بکەنەوە.", "summary": "یانەی ئینتەرناسیۆنالی بەرازیلی، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕایەوە نێو مەشق و راهێنانەکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/sports/0605202012", "category": "sports", "summary_length": 119, "article_length": 633, "summary_token_count": 57, "article_token_count": 266}, {"article": "لە دوای ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ئەم دواییە لە باشووری کوردستان، یەکێک لە گۆرانییە کوردییەکان بەناوی \"هێدی باژۆ\" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگیداوەتەوە، هەرچەند خۆی نێوەڕۆکێکی تراژیدیی هەیە، بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتیش لە تیکتۆک بۆ بابەتی کۆمیدی بەکاریدەهێنن. د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک کە دکتۆرای لە مێژوو هەیە لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ رووداوی ناردووە نووسیویەتی، لە ساڵی ١٧٩١ دەوڵەتی عوسمانی بڕیاردەدات هۆزی ملان لە وێرانشاری باکووری کوردستان کۆمەڵکوژ بکات، دەروێشی عەبدی کە گەورەی هۆزی شەرقی ئێزدییەکان بوو، هاوکاریی هۆزی ملان دەکات. وەکو پارێزگاری دهۆک باسی دەکات، لەشکری عوسمانی بە سەرکردایەتیی سلێمان پاشا ئال شاوی هێرشەکەیان ئەنجامدا کە لە کۆمەڵێک هۆزی تورکمان و عەرەب پێکهاتبوو و، لەو کۆمەڵکوژییەدا دەروێشی عەبدی و ژمارەیەک سوارچاکی کوردی موسڵمان و ئێزدی دەکوژرێن. گۆرانی \"هێدی باژۆ\" چیرۆکی ئەو کۆمەڵکوژییە دەگێڕێتەوە. لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو بەشە کورتەی لاوکەکە، وەک ناڕەزایەتییەک بەشێک لە رۆشنبیر و نووسەر و چالاکڤانان، تەواوی لاوکەکەیان بڵاوکردەوە و تیشکیان خستووەتەوە سەر نێوەڕۆکەکەی، بۆ ئەوەی بە مەبەستی دیکە بەکارنەهێندرێت، لەوانەش دروستکردنی ڤیدیۆی پێکەنیناوی. ئەو لاواندنەوەیە لەلایەن چەند هونەرمەندێکی کوردی ئێزدی گوتراوە، یەکێک لەوانە ئەلیاس نەدیرە، کە بە دەنگی ئەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە. لەبارەی چیرۆکی پشت گۆرانییەکەوە، چەند لێکدانەوە و بیروڕای جیاواز هەن. عەبۆ شێخ، هونەرمەندێکی کوردی ئێزدییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو بەرهەمە هونەرییە بۆ ناوچەی شنگال دەگەڕێتەوە و تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان. د. ئادەم بێدار وتارێکی لە پۆرتاڵی رووداو بەناونیشانی \"چیرۆکى راستەقینەى ' هێدى باژۆ ' \" بڵاوکردەوە، تێیدا بەدواداچوونی بۆ سەرچاوەی گۆرانییەکە کردووە، لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ (شێخ مەڕوان، خەلەف حەجى حەمەد و شوکر خدر دخی) لەبارەی چیرۆکی ئەو گۆرانیەوە قسەی کردووە، ئەوان کارى رژدییان لەسەر فۆلکلۆر و گۆرانیى فۆلکلۆرى شنگال کردووە، پشتڕاستیان کردووەتەوە کە نێوەڕۆکى ئەو گۆرانییە باسى هیچ یەکێک لەو کۆمەڵکوژییانە ناکات، کە بەسەر کوردانى ئێزدیدا هاتووە، لەبەر ئەوە بەستنەوەى گۆرانییەکە بە کوردانى ئێزدى \"هەڵەیەکى مێژووییە\".", "summary": "پارێزگاری دهۆک لەبارەی چیرۆکی گۆرانیی \"هێدی باژۆ\" دەڵێت، ئەو گۆرانییە باسی کۆمەڵکوژیی هۆزی شەرقی ئێزدییەکان و هۆزی ملان کە زۆربەیان موسڵمان بوون دەکات، کاتێک لە ساڵی ١٧٩١ دەوڵەتی عوسمانی بڕیاری کۆمەڵکوژکردنیان دەدات.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/culture/culture-style/24012022", "category": "culture-style", "summary_length": 216, "article_length": 2038, "summary_token_count": 109, "article_token_count": 961}, {"article": "پەرلەمانتارێکی ئازەریزمانی شاری ورمێ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێ بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ جێگری سەرۆکی رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران دەکات و رەخنە لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی سوورەگوڵی موحسین میرزازادە و گرووپی هەڵپەڕکێی دیلانی ورمێ لە تەلەڤزیۆنی ئەو وڵاتە دەگرێت. ڤیدیۆ کلیپەکە لە دەریاچە و گوندەکانی دەوروبەری شاری ورمێ وێنە گیراوە و سەلمان زاکر، پەرلەمانتاری ورمێ دەڵێت، نابێ میدیای فەرمی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، بەهۆی ئەوەی کە ئازەرییەکان دژی ئەوەن، جگە لە شوناسی ئەوان، باسی شوناسی دانیشتووانی دیکەی شارەکە بکرێت. ورمێ دووەم گەورە شاری رۆژهەڵاتی کوردستانە و جگە لە کورد، ئازەریشی تێدا دەژین. زۆربەی پۆستەکانی ئەو شارە لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە بە ئازەرییەکان دراوە و دانیشتووانی کوردی شارەکە دەڵێن لە بەڕێوەبردنی شارەکەیان پەراوێزخراون. موحسین میرزازادە، هونەرمەندی کوردی خۆراسان لەگەڵ گرووپی دیلانی ورمێ ڤیدیۆ کلیپێکی هاوبەشیان بە شێوەزاری سۆرانی بڵاوکردەوە. ناوی ڤیدیۆ کلیپەکە سوورە گوڵە و هۆنراوەی شاعیران نەسرین وەیسی و ئەحمەد عەلی نیایە. کلیپەکە لە ناوچەی سیلڤانا و دەوروبەری دەریاچەی ورمێ وێنە گیراوە. کاری میوزیک، دەرهێنان و وێنەگرتنی لەلایەن گرووپە هونەری و تەکنیکییەکانی نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە. لە کلیپەکەدا، ئەندامانی گرووپی دیلانی ورمێ شێوازە جیاوازەکانی هەڵپەڕکێی کوردی پیشان دەدەن کە لەساڵی ٢٠١٧ ـەوە دامەزراوە و لە چالاکی و فێستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بەناوی کوردی ورمێ بەشداری دەکات. هونەرمەند موحسین میرزا زادە ساڵی ١٩٧٩ لە شاری مەشهەدی خۆراسان لەدایکبووە. لە ١١ ساڵیەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە ٢٠٠٤ ـەوە وەکو گۆرانیبێژ دەرکەوت و لەو ماوەیەدا دەیان بەرهەمی بە شێوەزاری کرمانجی بڵاوکردووەتەوە.", "summary": "پەرلەمانتارانی ئازەری ورمێ داوا لە رێکخراوی فەرمی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران دەکەن، ئەو بابەتانە بڵاونەکاتەوە، کە باس لە کوردستانیبوونی شاری ورمێ دەکەن.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/culture/culture-style/06042021", "category": "culture-style", "summary_length": 150, "article_length": 1568, "summary_token_count": 73, "article_token_count": 714}, {"article": "ئەم کانە سەهۆڵە کە هاوشێوەی گڕکانی سەر زەوییە، ناو نراوە (ئاهوونا مۆنس Ahuna Mons) و بەرزییەکەی دەگاتە ٤.١ کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی هەسارۆکەکە، جیاوازییەکەی ئەوەیە کە وەكو ئەوانەی لەسەر رووی هەسارەی زەوی نییە كە گڕی بەردی تواوە و ئاگرین فڕێبدات، بەڵكو سەهۆڵ و قوڕ فڕێدەدا، ئەمەش بووەتە هۆی سەرسامی پسپۆڕانی هەردوو بواری جیۆلۆجی و فەلەكناسی. لە هەمان كاتدا، (ناسا) بوونی ئەم کانە سەهۆڵەی لەسەر هەسارۆكەیەكی بچووك بە دەگمەن و سەرسووڕهێنەر دادەنێت، بەهۆی پێكهاتەكەی كە خوێ، قوڕ و بەستەڵەكە، لە كاتێكدا زۆرینەی گڕكانەكان لە بەردی تواوە پێكدێن.", "summary": "پسپۆڕانی كەشتیی ئاسمانیی (دۆن - Dawn)ی سەر بە ئاژانسی ناسا، چیایەکیان بینیوە لەسەر هەسارۆكەی ناوداری (سیریس) و ئەوكاتە گوتیان لەوانەیە گڕكانێكی کوژاوەی كۆن بێت، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە لەسەر گرتە و پشكنینەكانی كەشتییە ئاسمانییەكە، دەرکەوت کە کانە سەهۆڵە لە شێوەی گڕکان.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/culture/culture-style/08052022", "category": "culture-style", "summary_length": 267, "article_length": 541, "summary_token_count": 126, "article_token_count": 265}, {"article": "حەسەن عارف، بەڕێوەبەری میدیایی فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: \"رۆژی دووشەممە کاژێر ٠٤: ٠٠ گەڕی هەشتەمی فیستیڤاڵی سینەمایی دهۆک دەست پێدەکات. ٩٤ فیلم لە فیستیڤاڵەکەدا بەشدارن کە ٤٩ یان بیانین و هی ٣٠ وڵاتن و، ٤٥ فیلمیشیان کوردین. سەرنجی ئەم ساڵی فیستیڤاڵەکە لەسەر سینەمای ئەفغانییە کە بە هەشت فیلم بەشدارن. مژاری سەرەکیی ئەمساڵی فیستیڤاڵەکە لەبارەی ژینگەوەیە. \" فیستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، محەممەد حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەڕێوەدەچێت. مەسرور بارزانی لە سەرەتای فیستیڤاڵەکە گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، دیرۆکی کوردستان وەکو پێویست لە سینەمادا رەنگی نەداوەتەوە، پێشوازی لە هەموو سینەماکاران و دەرهێنەران کرد کە وێنەی فیلمەکانیان لە سرووشتی هەرێمی کوردستاندا تۆمار بکەن. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە گرنگیی ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە کرد بۆ ناساندنی هەرێمی کوردستان. گوتی، \"بێگومان سینەما هونەرێکی ئێجگار گرنگ و کاریگەرە، دەشتوانین لە رێگەی ئەو هونەرەوە چەندین پەیامی گرنگ بگەیێنینە خەڵک و رۆڵی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بەرەپێشبردنی هەبێت\". گەلی کوردستان بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی دەیان کارەسات، کۆمەڵکوژی و لەنێوبردن بووەتەوە. مەسرور بارزانی گوتی، \"بەداخەوە ئەو تاوانانە و دیرۆکی تراژیدیی گەلی کورد لە سینەمادا رەنگیان نەداوەتەوە کە دەتوانن ببنە دەیان فیلمی کاریگەر و بەهێز. \" هەروەها وەزیری رۆشنبیریش لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەدا، سینەما پیشەسازییەکی گەورە و پردی کاریگەریی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی نێوان گەلان و نەتەوە جیاوازەکانە. بابەتی سەرەکیی فیستیڤاڵەکە، وەکو وەزیری رۆشنبیری باسی دەکات، پرسی ژینگەیە، \"ئەم پرسە ئێستا لە جیهاندا بابەتی هەرە گرنگ و جێگەی بایەخی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، پیسبوونی ژینگە بووەتە مەترسیدارترین پڕکێشی بۆ مرۆڤایەتی و ژیان و ژیار بۆ زەمین\". بەڕێوەبەری میدیایی فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک ئاماژەی بەوە دا کە زیاتر لە ٢٠٠ فیلمی کوردی بۆ فیستیڤاڵەکە نێردرابوون، بەڵام لیژنەکە دوای لێکۆڵینەوەیان ٤٥ ـیان لێ هەڵبژاردن. حەسەن عارف گوتی: \"هۆڵی پێشاندانی فیلمەکە ٧٠٠ کەس دەگرێت، بەڵام بەهۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا ٣٠٠ کەس دەچنە ژوورەوە. \" رۆژانە لە کاژێر ١١: ٠٠ی بەیانییەوە فیلەمەکان پێشان دەدرێن. رۆژی دووشەممە یەکەم فیلم کە پێشان دەدرێت فیلمی \"ئەزموون\"ـی شەوکەت ئەمین، دەرهێنەری ناوداری کوردە.", "summary": "بەڕێوەبەری میدیایی فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک رایدەگەیێنێت، فیستیڤاڵەکە بە بەشداریی ٩٤ فیلم دەست پێدەکات کە بەرهەمی ٣٠ وڵاتن و ٤٥ فیلمیان کوردین.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/culture/culture-style/15112021", "category": "culture-style", "summary_length": 139, "article_length": 2131, "summary_token_count": 65, "article_token_count": 955}, {"article": "یونس محەممەد، رۆژنامەنووسی فۆتۆگرافەر بە (رووداو)ی راگەیاند، لە پێشانگا و فێستیڤاڵی (Moscow International photo Awards) فۆتۆستۆریی (برینە کراوەکان) کە وێنەی حەوت پێشمەرگەی برینداری شەڕی داعشە و بە کامێری من گیراون، خەڵاتی زێڕینی Editoreal / Conflict Category بەدەستهێناوە. یونس محەممەد دەڵێت: \"پڕۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش، باس لە قارەمانانی داعش بەزێن و ئازارەکانیان دەکات، کە ئەمساڵ زیاتر لە دە خەڵاتی لە وڵاتانی ئەمریکا، ئوستڕالیا، کۆریای باشوور، کڕواتیا، ئیتاڵیا، سویسڕا، پورتوگال، مەغریب، یۆنان، ئیسپانیا، جۆرجیا وەرگرتووە\". ئەو فۆتۆگرافەرە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پڕۆژەیە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بەشداری فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات و چاوەڕێی خەڵاتی زیاتریش دەکات. یونس محەممەد، ساڵی ١٩٦٨ لە شاری دهۆک لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە دەستی بە فۆگرافەری کردووە و تاوەکو ئێستا فۆتۆکانی ٢٠ خەڵاتیان وەرگرتووە. هەروەها بەشداری لە زیاتر لە ٣٠ پێشانگای نێودەوڵەتیدا کردووە. ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و وەکو فۆگرافەری سەربەخۆ (فریلانسەر) کاردەکات.", "summary": "فۆتۆستۆری چەند پێشمەرگەیەکی برینداری شەڕی داعش، لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، مێدالیای زێڕ دەباتەوە.", "link": "https://www.rudaw.net/sorani/culture/culture-style/11082021", "category": "culture-style", "summary_length": 125, "article_length": 970, "summary_token_count": 63, "article_token_count": 456}]}