diff --git "a/data/ckb_Arab/newstest2019-ref.ckb-Arab.txt" "b/data/ckb_Arab/newstest2019-ref.ckb-Arab.txt" new file mode 100644--- /dev/null +++ "b/data/ckb_Arab/newstest2019-ref.ckb-Arab.txt" @@ -0,0 +1,1997 @@ +AMەکانی وێلز خەمی ئەمەیانە "وەک ماپتەکن"یان لێبێت" +هەندێک لە AMەکان دڵەڕاوکێیان هەیە پێشنیار کراوە ناوی ئەوان دەبێ بگۆڕدرێت بە MWP (ئەندامی پەرڵەمانی وێلز). +ئەمە لەبەر ئەو پلانانە باس کراوە ناوی ئەم کۆبوونەوەیە بە پەرلەمانی وێلز بگۆڕێت. +ئەمە لەبەر ئەو پلانانە باس کراوە ناوی ئەم کۆبوونەوەیە بە پەرلەمانی وێلز بگۆڕێت. +AMێکی پارتی کرێکار وتوویەتی گرووپی ئەو خەمی ئەوەی بووە "لەگەڵ Twp and Pwp ببێت بە هاوپەیمان". +بۆ خوێنەرانی دەرەوەی وێلز: لە وێلز twp واتا گەمژە و pwp واتا پیسایی. +AMێکی پارتی وێلز وتوویەتی بەگشتی گرووپەکە "ڕازی نەبووە" و بژاردەی تری پێشنیار کردووە. +ئەندامێکی پارتی خۆپارێزی وێلز وتوویەتی گرووپی ئەو سەبارەت بە گۆڕینی ناو "بێ لایەن"ە، بەڵام تێدەگات لە نێوان MWP و ماپتدا مەودای زمانی کورت هەیە. +لەم پێکهاتەیەدا، پیتی w لە زمانی وێلزدا هاوشێوەی پیتی u لە ئینگلیزی یۆرشایەر دەبێژرێت. +کۆمیسیۆنی کۆبوونەوە، کە ئێستا بۆ ناساندنی گۆڕانکارییەکان ڕەشنووس ئامادە دەکات، وتی: "دوا بڕیار دەربارەی هەرچەشنە وەسفکردنێک کە کۆمیسیۆنی کۆبوونەوە هەڵیبژاردووە بەدڵنیاییەوە بابەتێکە پەیوەستە بە ئەندامەکانەوە." +یاسای دانراوی ٢٠١٧ی حکومەتی وێلز ئەم دەسەڵاتەی داوە بە کۆبوونەوەی وێلز ناوی خۆی بگۆڕێت. +لە مانگی جوون دا، کۆمیسیۆن دەرئەنجامی ڕاوێژکارییەکی گشتی لە بواری پێشنیارەکاندا بڵاو کردەوە کە پاڵپشتی زۆر کرابوو لە گۆڕانی ناوی کۆبوونەوە بە پەرلەمانی وێلز. +دەربارەی سەردێڕی AMەکان، هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنی "ئەندامانی پەرلەمانی وێلز" یان WMP بوو، بەڵام بژاردەی WMP لە ڕاوێژکاری گشتی دا زۆرترین پاڵپشتی لێکرا. +AMەکان بەئاشکرایی بژاردەی تر پێشنیار دەکەن، بەڵام هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هاودەنگی و ڕەزامەندی گشتی دەتوانێت کێشە بێت بۆ سەرۆکی پەرلەمان، ئێلین جۆنز کە دەبێ لە ماوەی چەند هەفتەدا ڕەشنووسی یاسای گۆڕانگارییەکان بنێرێت. +ئەم یاسای ڕاستکردنەوەیە لە بواری چۆنیەتی کرداری کۆبوونەوەش دا گۆڕانکاری تر لەخۆ دەگرێت، بریتی لە یاساکانی لێستاندنەوەی شایستەیی AM و دیزاینی سیستەمی کۆمیتەکان. +AMەکان دەربارەی ئەم پرسیارەدا کە ناوی ئەوان چی دەبێت کاتی مشتومڕ لەسەر ئەم یاسایە، دوایین دەنگدان جێبەجێ دەکەن. +خەڵکی مەقدۆنیا بۆ گۆڕینی ناوی وڵاتەکەی خۆیان لە ڕیفراندۆمدا بەشداری دەکەن +دەنگدەران ڕۆژی یەکشەممە هەڵدەبژێرن ئاخۆ ناوی وڵاتەکەیان بگۆڕدرێت بە "کۆماری مەکدۆدنیای باکوور. +ئەم دەنگدانە گشتگیرییە پێشنیار کرا بۆئەوەی ناکۆکی چەندە دەیە لەگەڵ وڵاتی دراوسێ، یۆنان چارسەر بێت کە پارێزگایەک بە ناوی مەکدۆنیای هەیە. +شاری ئەسینا لەمێژ ساڵە پێداگری دەکات ناوی ئەم دراوسێ باکورییە جۆرێک داوایە لەسەر وڵاتی یۆنان و بەردەوام نەڕازایەتی دەربڕیوە بۆ داواکارییەکانی ئەندامیەتی ئەو لە یەکێتی ئەورووپا و ناتۆدا. +سەرۆک کۆماری مەکدۆنیا، ، گیۆرگی، ئیوانۆف، یەکیکە لە ناڕازیانی ڕیفراندۆم بۆ گۆڕینی ناو، وتوویەتی گرنگی نادات بە دەرئەنجامی دەنگدان. +هەڵبەت لاینەنگرانی ڕیفراندۆم، بریتییە سەرۆک وەزیران، زۆران زائڤ، دەڵێت ئەم ناو گۆڕینە تێچونێکە دەبێ بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەورووپا و ناتۆ بدرێت. +زەنگەکانی کنیسەی سەنت مارتین هاوکات لەگەڵ کێشەکانی کنیسە لە هارلم بێدەنگ کران +بەڕێز ئادام وتی:" لەڕووی مێژووییەوە، ئەو کە��ە بەتەمەنانەی قسەی لەگەڵ کردوون دەیانوت لە هەر گۆشەیەک مەیخانەیەک و کنیسەیەک بووە." +ئەمڕۆ هیچکامیان نییە." +ئەو وتی تێدەگەین لە نەمانی مەیخانەکان. +ئەو وتی: "خەڵک ئەم ڕۆژانە بە شێوەی جۆراوجۆر هەڵسوکەوت دەکەن." +مەیخانەکان ئیتر وەک ژووری میوانداری نین خەڵک بەردەوام بڕۆنە ئەوێ." +سەبارەت بە کنیساکان، ئەو خەمی ئەوەیەتی داهاتی فرۆشتنی داراییەکان ئەوەندە بەردەوام نەبێت سەرکردەکان چاوەڕوانی دەکەن و "دەرنگ یان زوو دەگەنەوە ئەو شوێنە کە دەستیان پێکردووە." +ئەو وتی لەوانەیە کنیسەکان شوێنی خۆیان لەگەڵ کۆمەڵەکانی شوققەی سەربەخۆ بگۆڕنەوە کە پڕ دەبێت لەو کەسانەی یارمەتی ئەو کنیسایانە نادەن لە ناوچەدا ماونەتەوە. +وتی:" زۆربەی بەرچاوی ئەو کەسانەی ئەم شوققانە دەکڕن سپی پێستن و کەوایە گوڕوتینی ئەو ڕۆژەیان دەبێت هەمووی ئەم کنیسانە پێکەوە داخرێن، لەبەرئەوەی هیچ شاراوە نیە زۆربەی ئەم کەسانەی دێنە ناو ئەم شوققانە ببن بە ئەندامی ئەم کنیسانە.” +هەردووک کنیسەکە بە دەستی گرووپی ئایینی سپی‌پێست دروست کراون پێش ئەوەی هارلم ببێت بە بنکەی ڕەشپێستەکان- جەماوەری مەترۆپۆلیتین ساڵی ١٨٧٠ و سەنت مارتین یەک دەیە دواتر. +جەماوەری سەرەکی مێسۆدیستە سپی پێستەکان لە دەیەی ١٩٣٠ لەم ناوچەیە چووە دەرەوە +جەماوەرێکی ڕەش پێست کە لە نزیکی ئەودا ڕێ و ڕەسمی ئایینی بەڕێوە دەبرد هاتە ناو ئەم کنیسەیە. +کنیسەی سەنت مارتین بوو بە شوێنی جەماوەرێک ڕەشپێست بە سەرکردەیی قەشە جان هاروارد جانسۆن کە بوو بە هۆی بایکۆت لە لایەن وردەفرۆشەکانی دانیشتووی شەقامی ١٢٥، ئەو شەقامە سەرەکییەی بۆ بازاڕ لە هارلم، ڕەشپێستەکانیان دانەدەمەزراند یان بەهێزیان نەدەکردن. +ئاگرکەوتنەوەی ساڵی ١٩٣٩ زیانی توندی بە بیناکە گەیاند، بەڵام ئەندامانی کنیسەی باوکە جانسۆن کاتی پلانداڕژتن بۆ نۆژەنکردنەوە، داوای زەنگی کاریلۆنیشیان کرد. +قەشە دەیڤید جانسۆن، کوڕ و جێگری باوکە جانسۆن لە کنیسەی سەنت مارتین، بە شانازییەوە لە کاریلۆن وەک "زەنگی هەژاران" یاد دەکات. +ئەو پسپۆڕەی کاریلۆنی لە مانگی جوولای دا ژەنیوە ناوێکی تر دەدات بە ئەو: "سامانی کلتووری" و "ئامێرێکی مووزیکی مێژوویی کە جێگری نیە". +تیفاتی ئەنگ، پسپۆڕ لە زانکۆی میشیگانیش تێگەیشتووە ئەمە یەکەم کاریلۆن بووە لە جیهان دا لە لایەن مووزیکژەنێکی ڕەشپێست، دیۆنیسیۆ ئەی، لیند، ژەنراوە کە ١٨ ساڵ لەوەپێش بۆ ژەنینی کاریلۆنی گەورەتر ڕۆیشتۆتە کنیسەی ڕیڤەرساید. +بەڕێز مەریوسەر وتی سەنت مارتین کەسی لە شوێنی ئەو دانەنا. +ئەو ڕووداوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا بۆ سەنت مارتین ڕووی داوە، چیرۆکێکی ئاڵۆز بووە لە نێوان تەلارسازەکان و بەڵێنیدەرەکان کە هەندێکیان لە لایەن ئەو سەرکردانەی کەسی ئایینی نین و هەندێکیان لە لایەن ئێپیسکۆپاڵی قەشەیەتیەوە هێنراون. +چاودێرانی کاروباری دارایی- لێژنەی دەسەڵاتداری قەشەیەتی کە پێک هاتووە لە سەرکردەی غەیری قەشە- لە مانگی جوولای دا بۆ سەرەک قەشەکانیان خەمی خۆیان دەربڕی و نووسیان "سەرەک قەشەکان "وەشوێن ناردنەوەی تێچوونەکان" کەوتووە بۆ چاودێرانی کاروباری دارایی، گەرچی چاودێران ڕۆڵێکیان نەگێڕاوە لە دامەزراندنی ئەو تەلارساز و بەڵێنیدەرانەی سەرەک قەشە ناردوویەتی. +هەندێک لە ئەندامانی ناوچەیی کنیسە سەبارەت بە ڕووننەبوونی ڕۆڵی سەرەک قەشەکان ساکاڵایان کردووە. +کۆسە هێرشی کردە سەر ��ۆڕێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە کاتی مەلەکردنی ڕاوی قڕژاڵی دەریایی لە کالیفۆرنیا +کاربەدەستان وتوویان ڕۆژی شەممە کۆسەیەک هێرشی کردە سەر کوڕێک تەمەن ١٣ ساڵان کە خەریکی ژێرمەلە بوو بۆ ڕاوی قڕژاڵی دەریایی، و برینداری کردووە. +ئەم هێرشە تۆزێک بەر لە کاتژمێر ٧ی بەیانی لە نزیک کەنار دەریاری بیکۆن لە ئینسینتاس ڕووی داوە. +چاد هامەل بە تەلەفیزیۆنی KSWB لە سان دییۆگۆی وت ئەو بەیانی ڕۆژی شەممە لەگەڵ هاوڕێکانی خەریکی ژێرمەلە بووە بۆ ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر کە گوێی لە دەنگی هات و هاوار و داوای یارمەتی کۆرێک بووە و لەگەڵ گرووپێک بە بەلەم دەڕۆنە ئەوێ بۆئەوەی لەو ئاوەکە بیهێننە دەرەوە. +هامل وتی سەرەتا پێی وا بووە ئەم هات و هاوارە بەهۆی خۆشی ڕاوکردنی قڕژاڵی دەریایی بووە، بەڵام دواتر "بینیم هاوار دەکات؛ هێرشی کردە سەرم! +"هێرشی کردە سەرم! +هامل دەڵێت کاتێک گەیشتە لای کوڕەکە زانی " چەڵەمەی یەکسەر هەڵدراوە". +من هاوارم کرد هەمووان لە ئاوەکە بڕۆنە دەرەوە: 'هامل وتی، "ئاوەکە کۆسەی تێدایە!". +کۆڕەکە بە کۆپتەر گواستراوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی ڕادی لە سان دیاگۆ و ئێستا لە بارودۆخێکی خەتەردا لە نەخۆشخانە کەوتووە. +جۆری ئەو کۆسەیەی هێرشەکەی کردووە دیار نیە. +ئەفسەری مەلەوانی ڕزگارکەر، لاری گایلز، لە دانیشتنێکی هەواڵدا وتی چەند هەفتە لەوەپێش کۆسەیەک لەم ناوچەیە بینراوە، بەڵام دەرکەوتبوو لە جۆری مەترسیداری کۆسەکان نیە. +گایلز وتیشی ئەم قوربانیە تووشی برینی زۆر توند بووە لە ناوچەی سەرەوەی لەشی دا. +کاربەدەستان ٤٨ کاتژمێر دەستڕاگەیشتن بە کەنار دەریا لە کەنار دەریای پۆنتۆ لە کاسابلاد تاکوو سوامی لە ئەسینیتاسیان داخست بۆئەوەی پشکنین و هەوڵی پاراستن جێبەجێ بکرێت. +گایلز وتیشی زیاتر لە ١٣٥ جۆر کۆسە هەیە لەم ناوچەیەدا، بەڵام زۆربەیان مەترسیدار نین. +پلانەکانی سینزبوریس بۆ بەشداربوون لە بازاڕی خزمەتگوزاری جوانی بەریتانیا +سینزبوریس بەو ڕێڕەوە جوانانەی کە شێوەی فرۆشگا زنجیرەییەکان دەدات پڕە لە پسپۆڕانی ئەم خزمەتگوزارییە لە بوتس، سوپەردراگ و دەبنهامس وەپێش دەکەوێت. +ڕێڕەوە گەورەترەکانی جوانی وەک بەشێک لە بەشداربوون لە بازاڕی ٢.٨ میلیار پاوەندی جوانی لە بەریتانیا، کە بەردەوام دەبێت لە گەشەکردنی خۆی دا کەچی پیشەسازی مۆد و کەلوپەلی ناوماڵ دابەزیوە، لە ١١ فرۆشگای سەرتاسەری وڵاتی بەریتانیادا تاقی دەکرێتەوە و گەر سەرکەون ساڵی داهاتوو فرۆشگای زیاتر دادەنێن. +وەبەرهێنان لە پیشەی جوانی دا لەو شوێنەوە دەستی پێکرد کە سوپەرمارکێتەکان لە ڕێگەیەک دەگەڕان ڕەفە بەتاڵەکان پڕ بکەنەوە کە بەر لە قەدەغەکردنی یاسایی بە تەلەفیزیۆن، مایکرۆڤەیڤ و کەلوپەلی ناوماڵ پڕ دەکرا. +سینزبوریس ڕایگەیاندووە ژمارەی پارچەکانی جوانکاری تاکوو ٣٠٠٠ بەرهەم زیاد دەکات کە براندەکانی ڕەڤلان، ئێسی، تویزەرمەن و دکتۆر. پاوپاو بۆ یەکەمجار لەخۆ دەگرێت. +براندە بەردەستەکانیش وەک لۆرل، مایبلین و برس شوێنی زیاتری تایبەت بە براندەکانیان دەست دەکەوێ وەک ئەو شتەی لە فرۆشگای وەک بوتس هەیە. +سوپەرمارکێت هەروەها ڕیزی کەلوپەلی جوانکاری خۆی دوبارە دادەنێتەوە وەها کە زۆربەی بەرهەمەکان بە دڵی سەوزەخۆرەکان بێت- ئەو شتەی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لە لایەن کڕیارە گەنجەکانەوە زیاتر داوا دەکرێت. +لەگەڵ ئەوەش دا، فراگرانس شۆپ کە ورەدەفرۆشێکی بۆنە لە دوو فرۆشگای سینزبوریس بۆ تاقیکردنەوە دوکانۆچکە دەکاتەوە کە یەکeمینیان هەفتەی پێشوو لە کرۆیدۆن، لەندەن کراوە و دووەمیشیان ئەمساڵ لە سەلی ئۆک، بیرمینگام دەکرێتەوە. +کڕینی ئۆنلاین و گۆڕان بە کڕینی ڕۆژانەی ڕێژەی کەمی خۆراک لە فرۆشگا ناوچەییەکان واتا سوپەرمارکێتەکان دەبێ هەوڵی زیاتر بدەن بۆئەوەی خەڵک هان بدرێن سەردانیان بکەن. +مایک کوپە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سینزبوریس، وتوویەتی فرۆشگاکان لەڕادەبەدەر شێوەی فرۆشگا زنجیرەییەکان دەدەن لەبەرئەوەی ئەم سوپەرمارکێتە زنجیرەییانە خەریکی ڕکابەرایەتین لەگەڵ فرۆشگاکانی داشکاندنی ئالدی و لیدی لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و بەرهەمی تری جگە لە خۆراکەوە. +سینزبوریس لە سەدان فرۆشگادا دوکانۆچکەی ئارگۆسی کردەوە و هەروەها هەندێک دوکانۆچکەی هابیتاسی دوو ساڵ لەوەپێش کە ئەم دوو فرۆشگا زنجیرەییەی کڕی ناساند کە بەپێی داوای خۆی بووە بە هۆی بەرزبوونەوەی فرۆشتنی دوکاندار و ئەمە وای کردووە کڕینی شتەکان سوودی زیاتری لەگەڵدا بێت. +هەوڵی پێشووی ئەم سوپەرمارکێتە بۆ باشترکردنی بەشەکانی جوانی و دەرمان شکستی هێنا. +سینزبوریس لە سەرەتای دەیەی ٢٠٠٠ دا بەشداریکردنێکی لەگەڵ بوتس تاقی کردەوە، بەڵام پاش کێشە لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتەکانی فرۆشگاکانی دەرمانسازی لە سوپەرمارکێتەکان دا ئەم بەشداریکردنە کۆتایی هات. +ئەم ستراتیجیە نوێیە پاش ئەو گیرایەبەر کە سێ ساڵ لەوەپێش سینزبوریس بیزنسی دەرمانخانەکەی خۆی لەگەڵ ٢٨١ فرۆشگا ئەسپارد بە سەلسیۆ، خاوەنی دەرمانخانە زنجیرەییەکانی لویدز، بە بڕی ١٢٥ میلیۆن پاوەند. +وترا لویدز لەم پلانەدا ڕۆڵ دەگێڕێت و ژمارەیەکی زۆرتر لە براندە نایابەکانی بەرهەمی پێست لەوانە لاروشە-پۆسای و ڤیچی لە چوار فرۆشگادا زیاد دەکات. +پاول میلز-هیک، بەڕێوەبەری بیزنسی سینزبوریس، وتی: "ئێمە ڕواڵەت و هەستی ڕێڕەوەکانی بەرهەمەکانی جوانی خۆمان گۆڕیوە بۆئەوەی بۆ مشتەرییەکانمان شوێنەکە باشتر بکەین. +هەروەها وەبەرهێنانمان کردووە لەسەر هاوکارەکان بە ڕاهێنانی پسپۆڕی بۆ ئەوەی ڕێنمایی ئامادەبوون پێشکەش بکەن. +ژمارەی براندە بەردەستەکانمان وا دیزاین کراون وەڵامدەرەوەی هەموو پێداویستیەکان بن و شوێنی دڵڕفێن و ئاسوودە بەم واتایەیە ئێمە ئێستا شوێنێکی قایلکەری بەرهەمەکانی جوانین کە تەحەدا دەکات لەسەر شێوازی کۆنی کڕین" +"هەڵچوونی" پیتەر جۆنز پاش هاتنەدەری هۆڵی ویلۆبای لە مامەڵەی ١١ میلیۆن پاوەندی +پیتەر جۆنز، ئەستێرەی هێلانەی هەژدیهاکان، "هەڵچوو" پاش ئەوە پێشکەشکاری تەلەفیزیۆن هۆلی ویلۆبای لە گرێبەستی ١١ میلیۆن دۆلاری بیزنسی براندی ستایلی ژیان هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی تەرکیز بکاتە سەر گرێبەستی نوێی خۆی لەگەڵ مارکس ئەند سپەنسەر و ITV +ویلۆبای بۆ براندی جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵی ترۆلی دەرفەتی نیە. +هاریکاری ئەم دووانە وەک براندی گووپ گوینس پاڵترۆی لێهاتووە. +پێشکەشکاری بەرنامەی دیس مۆرنینگ، تەمەن ٣٧ ساڵان، لە ئینستاگرام دا ڕایگەیاند خەریکە لە گرێبەستەکە دێتە دەرەوە. +هۆلی ویلۆبای بە هاتنەدەر لە دوایین خولەک لە بیزنسی سوودهێنەری براندی ستایلی ژیان بە مەبەستی تەرکیز کردنە سەر گڕێبەستی گەورەی نوێی خۆی لەگەڵ مارکس ئەند سپەنسەر و ITVدا بووە بە هۆی هەڵچوونی توندی پیتەر جۆنز، ئەستێرەی هێلانەی هەژدیهاکان. +سەرچاوەکان وتوویانە جۆنز "هەڵچوو" کاتێک کچە زێڕینی تە��ەفیزیۆن لە ماوەی دانیشتنێکی پڕ لە کێشە لە ڕۆژی سێشەممە لە شوێنی ئەمپڕاتۆری بیزنسی جۆنز لە مارلۆو، باکینگهام شایەر ڕایگەیاند گرێبەستە نوێیەکانی- بە بایەخی ١.٥ پاوەندە- بەم واتایەیە ئەو ئیتر دەرفەتی پێویستی نیە بۆ تەرخانکردنی براندی جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵی ترۆلی. +ئەم بیزنسە وەک براندی گووپ گوینس پالترۆی لێهاتووە و زۆر خێرا سەروەت و سامانی ویلۆبای گەیاندوەتە دوو قات و نزیکەی ١١ میلیۆن پاوەند. +کاتێک ویلۆبای، تەمەن ٣٧ ساڵان، لە ئینستاگرام دا ڕایگەیاند لە ترۆلی دەڕوات، جۆنز سواری فڕۆکەی تایبەتی خۆی ببوو و خەریک بوو لە بەریتانیا بە مەبەستی یەکێک لە هاوینەهاوارەکانی ڕۆژانی پشوو دەڕۆیشتە دەرەوە. +سەرچاوەیەک وتی: "ترۆلی مەودای بەرزترین ئەولەویەتی هۆلی هەبوو. +ئەم براندە خەریک بوو دەبوو بە داهاتوویەکی درێژخایەنی بۆ ئەو بۆ ئەوەی دەیەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەو بێت. +بڕیاری ئەو بۆ بەجێهێشتنی ئەم براندە، هەموو کەسانی تێوەگلاوی، حەپەساند. +کەس بڕوای بەو ڕووداوە نەدەکرد ڕۆژی سێشەممە خەریک بوو ڕوو بدات، لە جێبەجێکردنی کارەکە زۆر نزیک بووین. +کۆگایەک پڕ لە کاڵا لە بنکەی مالۆو هەیە ئامادەیە بۆ فرۆشتن." +پسپۆڕان بڕوایان وایە جیابوونەوەی پێشکەشکاری بەرنامەی دیس مۆڕنینگ، کە یەکێکە لە باشترین وەبەرهێنەرەکانی ئەستێرەکانی بەریتانیا، دەتوانێت تێچوونی میلیۆنی هەبێت بۆ کۆمپانیا بە هۆی وەبەرهێنانی قورس لەبەرهەمی جۆراوجۆردا لە کوشن و مۆمەوە بگرە تاکوو جلوبەرگی ماڵەوە و ئەگەری دواخرانی زیاتریش هەیە لە وەڕێخستنی ئەودا. +وە ئەمە کۆتایی هاوڕێیەتییەکی دوور و درێژە. +ویلۆبای کە سێ منداڵی هەیە و مێردەکەی، دەن بالدوین، دە ساڵ لە جۆنز و هاوسەرەکەی تارا کاپ نزیک بوون. +ویلۆبای لەگەڵ کاپ دا ساڵی ٢٠١٦ ترۆلیان دانا و جۆنز، تەمەن ٥٢ ساڵان لە مانگی مارس دا وەک سەرۆکی لێژەنەی بەڕێوەبەرایەتی هاتە ناویان. +پشوودانی ئەم دوو کەپڵە پێکەوە بووە و جۆنزیش پشکی ٤٠ لەسەدی هەیە لە کۆمپانیای بەرهەمەکانی تەلەفیزیۆنی بالدویندا. +ویلۆبای وەک باڵوێزی ئێم و ئێس چالاکی دەکات و دەبێت بە جێگری ئانت مەک پارتلین وەک پێشکەشکاری بەرنامەی "من کەسێکی ناودارم" ی ITV. +سەرچاوەیەکی نزیک لە جۆنز شەوی ڕابردوو وتی:" ئێمە سەبارەت بە پەیوەندی بازرگانی ئەو ڕاوبۆچوون دەرنابڕین." +گفتگۆی توند "و دواتر بووین بە ئەوینداری یەکتر +سەبارەت بە ئەو ڕەخنانەی هەواڵەکانی مێدیاکان بە هۆی دەربڕینی ئەو ڕاوبۆچوونەی هەندێک "بۆ سەرۆک کۆمار بە باشیان نەدەزانی" و بە هۆی باشبوونی لەڕادەبەدەر دەربارەی سەرکردەی کوریای باکوور گاڵتەی کرد. +بۆچی سەرۆک کۆمار ترەمپ ئەوەندە کۆڵی دا؟ +ترەمپ بە لاساکردنەوەی دەنگی بێژەری هەواڵ" ئەمەی وت. +"بە هیچ شێوەیەک کۆڵم نەداوە. +ئەو ئاماژەی کرد کیم حەزی لە دووەمین دیداریشە پاش ئەوەی دیداری یەکەمی ئەوان لە سەنگاپۆر لە مانگی جوون لە لایەن ترەمپەوە وەک هەنگاوێکی گەورە بەرەو لای لێستاندنەوەی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور باس کرا. +بەڵام گفتگۆکانی لێستاندنەوەی چەکی ئەتۆمی تووشی کێشە بووە. +زیاتر لە سێ مانگ پاش دانیشتنی سەرکردەکان لە مانگی جوون لە سەنگاپۆر، ڕی یۆنگ هۆ، سیاسەتمەداری باڵای کۆریای باکوور، ڕۆژی شەممە بە سەرکردە جیهانییەکان لە. لە دانیشتنی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا وتی کۆریای باکوور پاش هەڵوێستی لێستاندنی چەکی خێرا "لە ��ایەن ئەمریکاوە "کاردانەوەی هاوشێوە"ی نەبینیوە. +ئەو وتی لەجیاتی، ئەمریکا بە ئامانجی پاراستنی زەخت و گوشارەکان لەسەر ئابلۆقەکانی خۆی بەردەوام بووە. +ترەمپ لە قسەکانی خۆی دا ڕوانگەیەکی زۆر گەشبینانەی تری باس کرد. +ئەو وتی، "کارکردن لەگەڵ کۆریای باکوور زۆر باش دەڕواتە پێشەوە." +"ئێمە خەریک بووین لەگەڵ کۆریای باشوودا شەڕ بکەین." +لەوانە بوو میلیۆنان کەس بکوژرێت. +ئێستا ئەم پەیوەندییە باشەمان هەیە." +ئەو وتی هەوڵی ئەو بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان دەرئەنجامی باشی هەبووە- کۆتایی‌پێهێنان بە تاقیکردنەوەکانی ڕۆکێت، یارمەتیدان بە ئازادکردنی بارمتەکان و ناردنەوەی پاشماوەی تەرمی سەربازە ئەمرکییەکان بۆ وڵاتی ئەمریکا. +هەروەها داکۆکی کرد لەسەر شێوازە سەیر و سەمەرەکەی خۆی بۆ قسەکردن لەگەڵ کیم سەبارەت بە پەیوەندییەکان. +"ترەمپ لە هەمان کاتدا کە ئاماژەی بە جەماوەری بەردەمی خۆی دەکرد وتی، "وەک سەرۆک کۆمار جووڵانەوە زۆر ئاسانە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی ١٠٠٠٠ کەس لە دەرەوە هەوڵ بدەن بێنە ناو ئەم یانەیە کە پڕ بووە، ئێمە دەورووبەری ٢٠٠ کەسمان لێرە ڕاگرتووە. +سۆنامی و بوومەلەرزە لە ئیندۆنیزیا دوورگەیەکی خاپوور کرد و سەدان کۆشتەی لێکەوتەوە +بۆ نموونە پاش بوومەلەرزەی لۆمبۆک بە ڕێکخراوەی ناحکومی بیانی وترا ئیتر پێویست بە ئەوان نیە. +گەرچی زیاتر لە ١٠ لەسەدی جەماوەری لۆمبۆرک هەڵوەدا بوون، بەڵام بارودۆخی کارەساتی نەتەوەیی ڕانەگەیێنرا، واتا داوای پێشەکی بۆ ئاسانکردنەوەی یارمەتی نێودەوڵەتی. +خاتوو سومبوگ دەڵێت، "بەداخەوە لە زۆر بابەت‌دا، ئەوان بەڕاشکاوی ڕایانگەیاندووە داوای یارمەتی نێودەوڵەتی ناکەن، هەربۆیە بارودۆخەکە تۆزێک بەرەوڕووی کێشە بۆتەوە. +گەرچی سندۆقی ڕزگاری منداڵان خەریکە گرووپێک بۆ گەشت بۆ پالو ئامادە دەکات، هێشتا ڕوون نیە ئاخۆ فەرمانبەرانی بیانی ئیزنی ئیشی خاکیان دەبێت یان نا. +بەڕێز سوتۆپۆ، وتەبێژی دام‌ودەزگای کارەساتە نەتەوەییەکان، وتی کاربەدەستانی ئیندەنووسیا خەریکی هەڵسەنگاندنی بارودۆخن لە پالو بۆئەوەی بزانن ئاخۆ دەبێ بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی یارمەتیدان مۆڵەت بدرێت بە دام‌ودەزگا نێودەوڵەتییەکان یان نا. +سەرەڕای ئەو هەمووە بوومەلەرزەیەی لە ئیندۆنیزیا ڕوودەدات، ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی ماتەمین لە هەمبەر ئەم تووڕییەی سروشت دا نائامادەیە. +گەرچی لە ئاکە پەناگەی سۆنامی بونیات نراوە، بەڵام ئەم پەناگایانە لە ناوچەکانی کەناردەریادا ئەوەندە پەرەیان پێنەدراوە. +نەبوونی فیکەی ئاگادارکردنەوەی سۆنامی، گەرچی ئاگادارکردنەوە دەرکراوە، ڕەنگە لە نەمانی خەڵک دا ڕۆڵی هەبووبێت. +لە باشترین حاڵەتدا، گەشت لە نێوان زۆربەی دوورگەکانی ئیندۆنیزیادا کێشە دروست دەکات. +کارەساتە سروشتیەکان پڕۆسەی دابینکردنی ئامادەکارییەکان ئاڵۆزتریش دەکەن. +پاپۆڕێکی نەخۆشخانە کە لە لۆمبۆرک سەقامگیر بووە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە بکات، بەرەو پالو کەوتۆتە ڕێ بەڵام لانیکەم سێ ڕۆژ دەخایەنێت بگاتە شوێنی کارەساتەکە. +سەرۆک کۆمار جۆکۆ ویدۆدۆ دروشمی سەرەکی دەنگدانەکانی خۆی باشترکردنی ژێرخانە بێبەرگەکانی ئیندەنووسیا ڕاگەیاندبوو و بۆ ڕێگا و هێڵی ئاسن تێچوونی زۆری داوە. +بەڵام کەمبوونی بۆدجە داوێنی بەڕێز جۆکۆی گرتۆتەوە کەچی ساڵی داهاتوو دەبێ لە دەنگدانی دوبارەدا بەشدار بێت. +بەڕێز جۆکۆ ��ەرەوڕووی گوشاری بەردەوامی ڕێبازخواز بۆتەوە لە ئیندۆنیزیا، ئەو شوێنەی ئەندامانی زۆرینەی موسڵمان شێوازێکی خۆپارێزانەتر لە ئیمانیان هەڵبژاردووە. +زیاتر لە ١٠٠٠ کەس کوژران و هەزاران کەس لە ماڵەکانی خۆیاندا هەڵوەدا بوون کەچی گرووپە گاور و موسڵمانەکان خەریکی شەڕن و شمشێر، تیر و کەوان و چەکی سەرەتایی تر بەکار دێنن. +سەیر کە: دەنیەل ستوریج گۆڵی یەکسانی دەرنگوەخت بۆ لیڤەرپوول لە هەمبەر چێڵسی لێدا +دەنیەل ستوریج بە گۆڵی خولەکی ٨٩ لیڤەرپوولی لە دۆڕاندن لە لیگی باڵا لە هەمبەر چێڵسی دا، ڕۆژی شەممە لە ستۆدیۆمی ستامفۆرد بریج لە لەندەن ڕزگار کرد. +ستوریج پاسێکی لە ژردان شکیری ورەگرت کەچی ٣٠ یارد لە دەروازەی چێڵسی دوور بوو و یانەکەی بە دەرئەنجامی ٠-١ لەدواوە بوو. +ئەو تۆپەکەی هێنا سەر قاچی چەپی پێش ئەوەی شووتێک بەراوەژوو ڕەوانەی گۆشەی پێچەوانەی دەروازە بکات. +تۆپەکە ڕۆیشتە لای سەرەوەی دەروازە و ڕۆیشتە ناو گۆشەی ڕاستی سەرەوەی دەروازە. +لە ئاکامدا تۆپەکە لەسەر کپا ئارێزابالاگا کە خۆی بازدابوو تێپەێێ و گەیشتە تۆڕەکە. +ستوریج به LiverpoolFC.com وت، "من تەنیا هەوڵم دا بکەومە ناو بارودۆخەکە بۆئەوەی تۆپەکە بگرمەوە و یاریزانی وەک شاک هەمووکات ئەوەندی بتوانن تۆپەکە دەبەنە پێشەوە، کەوایە من هەوڵم دا ئەوەندەی دەتوانم بۆخۆم بارودۆخ دروست بکەم." +زانیم کانتە خەریکە دێت و تەنیا جارێک هەستم بە تۆپەکە کرد و زۆرم بیر لێنەکردەوە و تەنیا هاویشتم." +چێڵسی نیوەی هەوڵی بە دەرئەنجامی ٠-١ براوە کۆتایی پێهێنا پاش ئەوەی ئەدەن هازارد، ئەستێرەی بەلجیکی، لە خولەکی ٢٥ دا گۆڵی کرد. +هێرشبەری شین‌پۆش ئەو ساتە پاسی دا بە مەتیۆ کۆڤاچیچ، پێش ئەوەی نزیک لە ناوەڕاستی زەوی خول بخوات و بڕواتە ناو زەوی لیڤەرپوول. +کۆڤاچیچ لە ناوەڕاستی زەوی‌دا یەک لەسەر دوویەکی خێرا جێبەجێ کرد. +پاشان تۆپێکی جوانی هاویشت کە هازاردی خستە ناو شوێنی چوارچێوە. +هازارد لە بەرگریکەرەکان تێپەڕی و بە هاویشتنی قاچی چەپ تۆپەکەی بۆ لای تۆڕی لایەنی بەرامبەر هاویشت کە لە ئالیسۆن بەکەر گۆڵچی لیپەرپوولیش دا تێپەڕێ. +لیڤەرپوول ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٣ی ئێوارە لە ستۆدیۆمی سەن پاوۆلۆ لە شاری ناپل، ئیتالیا میوانی تیمی ناپۆلی دەبێت لە قۆناغی گرووپی لیگی پاڵەوانەکان دا. +چێڵسیش لەگەڵ تیمی ڤیدۆتۆن لە لیگی ئەورووپا کاتژمێر ٣ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لەندەن بەرەوڕوو دەبێتەوە. +ڕێژەی مردنی سۆنامی ئیندۆنیزیا گەیشتە ٨٣٢ کەس +بەپێی ڕاگەیاندنی دام‌ودەزگای کارەساتەکانی ئیندۆنیزیا لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەدا، ڕێژەی مردنەکان لە بوومەلەرزە و سۆنامی لەم وڵاتەدا گەیشتە ٨٣٢. +وتەبێژی دام‌ودەزگا، سوتۆپۆ پورۆ، لە دانیشتنێکی هەواڵ دا وتی زۆر کەس لەناو بەردە شکاوەکانی بینا ڕووخاوەکاندا بە هۆی بوومەلەرزەی ٧.٥ ڕێختەری ڕۆژی هەینیدا گیریان خواردبوو کە بوو بە هۆی شەپۆلەکان بە بەرزی ٢٠ فووت. +شاری پالو کە زیاتر لە ٣٨٠٠٠٠ جەماوەری هەیە پڕ ببووە لە بەردەشکاوەکانی ئەو بینایانەی کە ڕووخاون. +پۆلیس پیاوێکی بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک کە بە چەقۆ کوژاوە قۆڵبەست کرد +پاش دۆزینەوەی تەرمی ژنەکە لە بیرکەنهد، مێرسی ساید بەیانی ئەمڕۆ، لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکرد. +تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٤ ساڵان کاتژمێر ٧.٥٥ی بەیانی لەگەڵ برینی چەقۆ لەسەر لەشی لە گیرسۆن میوس هەڵکەوتوو لە جان ستریت دۆزراوە و پیاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵان بە تۆمەتی ئەم کوشتنە دەستبەسەر کراوە. +پۆلیس داوای لە خەڵکی ئەم گەڕەکە کردووە گەر شتێکیان بینیوە یان بیستووە ڕایبگەیێنن. +پۆلیسی نهێنی چاودێر برایان ئۆهیگان وتی: 'لێکۆڵینەوەکان لە قۆناغی سەرەتایی دایە بەڵام داوا دەکەم لە هەموو ئەو کەسانەی لە دەورووبەری جان ستریت لە بیرکەنهد بوون شتێکیان بینیوە یان بیستووە کە گومانلێکراوە پەیوەندیمان پێوە بکەن. +داواش دەکەم لە هەموو خەڵک، بەتایبەتی شۆفێرەکانی تەکسی گەر بە کەمێرای سەر داشبۆردەکەیان شتێکیان تۆمار کردووە پەیوەندیمان پێوە بکەن، لەبەرئەوەی لەوانەیە ئەم زانیاریانە بۆ لێکۆڵینەوەکانمان زۆر گرنگ بن." +وتەبێژی پۆلیس پشتڕاستی کردۆتەوە ژنە کوژراوەکە خەڵکی بیرکەنهد بووە و تەرمەکەی لەناو ماڵێک دا دۆزراوەتەوە. +ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو برادەرانەی پێیان وابوو ئەم ژنە دەناسن هاتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆئەوەی دەربارەی شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکەی ئەو لە بەیانی ئەمڕۆدا پرسیار بکەن. +لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و پۆلیس ڕایگەیاندووە لە پڕۆسەی ئاگادارکردنەوەی خزم و کەسی نزیک دایە. +شۆفێر تەکسیەک لە گریسۆن میوز دەژیت کاتی گەڕانەوە بۆ شوققەکەی پۆلیس ڕێگری لێکراوە و پیێان وتووە کەس بۆی نییە لەو بینایە بڕواتە دەرەوە یان بڕواتە ژوورەوە. +کاتێک زانی چی ڕووی داوە شڵەژا. +بە دانیشتووان وترا چەند کاتژمێری تر ئیزنی ڕۆیشتنە ژوورەوەیان پێدەدرێت. +وتیان کاربەدەستێکی پۆلیس بە پیاوێکی وتووە هەموو ناوچەکە وەک دیمەنی تاوان دادەنرێت. +ژنێک بە گریانەوە لە دیمەنەکەدا دەرکەوت. +ئەو دووپاتەی دەکردەوە "ئەمە زۆر سامناکە". +کاتژمێر ٢ی ئێوارە دوو بارهەڵگری پۆلیس هاتە ناو ناوچەی پارێزراو و بارهەڵگرێکی تر لە دەرەوە بوو. +هەندێک کاربەدەست لەناو ناوچەی پارێزراودا ڕاوەستابوون و لە کۆمەڵەی شوققەکانیان دەڕوانی. +داوا کراوە هەرکەس زانیاری هەیە، زانیارییەکان بدات بە DM @MerPolCC، تەلەفۆن بکات بۆ ١٠١یان بە شێوەی نەناس تەلەفۆن بکات بۆ کرایم ستۆپەر بە ژمارە ١١١ ٥٥٥ ٠٨٠٠ و دەربارەی بابەتی ٢٤٧ی ڕێکەوتی ٣٠ سێپتەمبەردا زانیاری بدات. +پەیکەری کرۆموێل لە پەرلەمان بووە بە نوێترین هێرشی بیرەوەرییەکان لەڕێگەی دەمەقاڵێی "دوبارەنووسینەوەی مێژوو" +دەرکردنی ئەو جۆرێک کۆتایی خۆشە بۆ ڕووخاندنی تاڵیبان وەک زۆربەی شوێنەوارە کلتووری و ئایینییەکانی بەریتانیا بە دەستی کەسانی دەمارگرژی پیورتینی ئەو. +بەڵام ئەنجومەنی کرۆموێل پێشنیاری بەڕێز کریکی "گەمژانە" و "هەوڵدان بۆ دوبارە نووسینەوەی مێژوو" وەسف کردووە. +جان گۆڵدسمیت، سەرۆکی ئەنجومەنی کرۆموێل، وتی: لە ماوەی دەماقاڵێی ئێستادا سەبارەت بە لابردنی پەیکەرەکان لێنەبوردراو بوو پەیکەری ئۆلیڤەر کرۆموێل لە دەرەوەی کۆشکی وێست مینستەر بکرێت بە ئامانج. +تێکشکاندنی پەیکەرەکان لە سەردەمی شەڕە ناوخۆییەکانی بەریتانیا نەک بە فەرمانی کرۆموێل و نە لە لایەن ئەوە کرا. +ڕەنگە کرۆموێل بەهەڵە بە بۆنەی کرداری باوانی خۆی تۆماس لە سەدەی ڕابردوودا سزا بدرێت. +وێنەیەکی بەشکۆ کە سر ویلیام هامۆ سۆرنی کرافت لە کرۆموێل پێشکەشی کردووە بەڵگەیەکە لە بڕوای سەدەی ١٩ و بەشێک لە مێژوونووسینەوەی کەسایەتیەک کە ئێستاش زۆربەری خەڵک بڕوایان وایە شیاوی ڕێزگرتنە. +بەڕێز گۆڵدسمیت بە ساندەی تێلێگرافی وت: "زۆربەی خەڵک، لەوانەیە زۆرتریان لە کۆتایی سەدەی ١٩ تاکوو ئەمڕۆ، کرۆم��ێل بە داکۆکیکەری پەرڵەمان بزانن لە هەمبەر گوشارە دەرەکیەکان‌دا کە سەبارەت بە ئەو سیستەمی پاشایەتی بوو. +ئەمە کە ئاخۆ ئەمە وێنەیەکی تەواو ورد و دەقیقە یان نا یەکێکە لە مشتومڕە مێژووییەکان کە بەردەوامە. +ئەو شتەی گومانی تێدا نیە ئەم بابەتەیە کە شەڕەکانی ناوەڕاستی سەدەی ١٧ بوو بە هۆی شێوەگرتنی پێشکەوتنی دواتری نەتەوەکەمان و کرۆموێل کەسێکە نوێنەرایەتی یەک ڕووی ئەوە دابەش دەکات. +دەستکەوتەکانی ئەو وەک پشتیوانی ئەمیریش شیاوی ڕێزگرتن و بیرەوەرییە." +بەرازی بکوژ جووتیاری چینی هەڵدڕی و کوشت +بەپێی ڕاپۆرتی مێدیای ناوچەیی، بەرازێک لە بازاڕی باشووری ڕۆژئاوای چین هێرشی کرد سەر جووتیارێک و کوشتی. +بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست، تەرمی پیاوێک کە ناوی خێزانی ئەو "یوان"ە، دۆزراوە کە شادەماری پچڕا بوو و شەڵاڵی خوێن بووە لە نزیک شوێنێکی بەرازەکان لە بازاڕێک لە لیوپانشویی لە پارێزگای گویژو. +ڕاهێنەرێکی بەراز خەریکی ئامادەکردنی کوتانی ڤاکسینی بەراز بووە لە مەزرای پەروەردەکردنی بەراز لە ڕێکەوتی ٣٠ی مەی ٢٠٠٥ لە ژینینگ پارێزگای کینقای، چین. +ڕاپۆرت دراوە ئەو لەگەڵ کوڕە مامەکەی خۆی لە پارێزگای دراوسێ، یونان ڕۆژی چوارشممە وەڕێ کەوتووە بۆئەوەی ١٥ بەراز لە بازاڕ بفرۆشێت. +بەیانی ڕۆژی دواتر، کوڕە مامەکەی تەرمەکەی ئەوی دۆزیوەتەوە و تێگەیشتووە درگایەک بۆ شوێنی بەرازەکانی تەنیشت کراوەتەوە. +ئەو وتی لەو شوێنەی بەرازەکان‌دا بەرازێکی نێری گەورەی لێبووە دەمی خوێناوی بووە. +بەپێی ڕاپۆرتەکان، توێکاری پشتڕاستی کردۆتەوە بەرازی نێری ٥٥٠ پاوەندی جووتیارەکەی هەڵدڕیوە و کوشتوویەتی. +کوڕە مامەکە کە ناوی خێزانی ئەو "وو"یە بەپێی گێڕانەوەی گویانگ ئیڤنینگ نیوز وتی، "قاچی کوڕە مامەکەم خوێناوی و لەت و پەت ببوو." +وێنەکانی کەمێرای ئەمنی دەریدەخات یوان کاتژمێر ٤.٤٠ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ پێدانی خواردن بە بەرازەکانی دەڕواتە ناو بازاڕ. +تەرمی ئەو، دەوروبەری یەک کاتژمێر دواتر دۆزراوەتەوە +ئەو ئاژەلەی پیاوەکەی کوشتووە ئی یوان یان کوڕە مامەکەی نەبووە +یەکێک لە بەڕێوەبەرانی بازاڕ بە ئیڤنینگ نیووزی وت شوێنی ڕاگرتنی بەراز قفڵ کراوە بۆئەوەی بەرگری بکرێت لە هێرشکردنی ئەو بە خەڵک، کەچی پۆلیس خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەکان بوو لەو شوێنەدا. +بەپێی ڕاپۆرتەکان، خێزانی یوان و کاربەدەستانی بازاڕ خەریکی گفتوگۆن بۆ غەرامەی مردنی ئەو. +گەرچی هێرشی بەراز بۆ سەر مرۆڤ زۆر دەگمەنە، بەڵام لە ڕابردووش دا هەندێ حاڵەت ڕاپۆرت دراوە. +ساڵی ٢٠١٦، بەرازێک هێرشی کردە سەر ژن و مێردێک لە کێڵگەیەک لە ماساچوست و زۆر بەتوندی برینداری کردن. +دەساڵ لەوەپێش، بەرازێکی ٦٥٠ پاوەندی جووتیارێکی لە وێلز بە تراکتۆرەکەیەوە نابوو هەتاکوو ژنی جووتیارەکە توانیبووی ئاژەڵەکە بتۆقێنێت و ڕا بکات. +پاش ئەوەی جووتیارێک ساڵی ٢٠١٢ لە ئۆرگان لە لایەن بەرازەکانیەوە خورا، جووتیارێکی خەڵکی ماتیتۆبا بە سی بی ئێس نیووزی وت بەرازەکان لە دۆخی ئاسایی دا هێرش ناکەن بەڵام تامی خوێن دەتوانێت وەک "پەلەپیتکە" بێت. +ئەو وتی، "ئەوان تەنیا تەڵەکەبازن. +ئەوان قەپ دەگرن، زۆر بەمڵومۆوە... هەرگیز بە نیاز نین زیانت پێبگەیێنن. +تەنیا دەبێ بە ڕادەی پێویست ڕێزیان لێبگریت." +پاشماوەی گەردەلوولی ڕۆزا بارانی قورس دێنێت بۆ باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا +بەپێی پێشنینی��ەکان، گەردەلوولی ڕۆزا بە وەڕێکەوتن لە ئاوە ساردترەکانی باکووری کەنداوی مەکزیک لاوازتر دەبێت. +بەڵام ڕۆزا بارانی بەلافاو لە ناوچەکانی باکووری مەکزیک و باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرهەم دێنێت. +ڕۆزا بە خێرایی ٨٥میل لە کاتژمێردا گەردەلوولێکی پۆلێن یەکە و تاکوو کاتژمێر ٥ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی ڕۆژهەڵات لە ٣٨٥ میلی باشووری ڕۆژئاوای پونتا یوجینا، مەکزیک دا یە. +چاوەڕوانی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە بەرەو باکوور بڕوات. +لە هەمان کات دا نزماییەک لەسەر ئەقیانووسی هێمن خەریکە شێوە دەگرێت و بەرەو ڕۆژهەڵات و کەنار دەریای ڕۆژئاوای ئەمریکا دەڕوات. هەروەکوو ڕۆژی دووشەممە لە نیودوورگەی باخا کالیفۆرنیا نزیک دەبێتەوە وەک گەردەلوولی خولگەیی دەست دەکات بە پەستاندنی شێی خولگەیی بۆ قووڵایی ناوچەکانی باکووری خۆی واتا باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا. +ڕۆزا تاکوو ١٠ ئینچ لە هەندێک ناوچەی مەکزیک لە ڕۆژی دووشەممە دا بارانی بەدواوە دەبێت. +پاشان، شێی خولگەیی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو نزماییەی نزیک بۆتەوە لە ڕۆژانی دواتر لە باشووری ڕۆژئاوادا بارانی قورسی بەدواوە دەبێت. +خۆماڵیانە، ١ بۆ ٤ ئینچ باران دەبێت بە هۆی لافای کتوپڕ، کەوتنەڕێی کەلوپەلەکان لەگەڵ ئاو و ئەگەری جمینی زەوی لە بیابان. +شێی زۆری خولگەیی دەبێت بە هۆی باران بە ڕێژەی ٢ بۆ ٣ ئینچ لە کاتژمێردا لە هەندێک ناوچە، بەتایبەتی لە هەندێک ناوچەی باشووری نڤادا و ئاریزۆنا. +ڕێژەی ٢ بۆ ٤ ئینچ باران لە هەندێک ناوچەی باشووری ڕۆژئاوا چاوەڕوانکراوە، بەتایبەتی لە زۆربەی ناوچەکانی ئاریزۆنا. +لافاوی کتوپڕ بە هۆی بارودۆخی زۆر خێرای بگوڕ لەبەر سروشتی پرش و بڵاوی بارانە خولگەیی چاوەڕوانکراوە. +کاتی مەترسی بارانی خولگەیی ڕۆیشتن بۆ بیابان بە پێیان زۆر مەترسیدارە. +بارانی قورس دەتوانێت دۆڵەکان بکات بە ڕووباری دڕندە و ڕەشەبای برسووکاوی، بای توندی ناوچەیی لەگەڵ تەپ و تۆزی بەدواوە دەبێت. +نزماییەک کە نزیک دەبێتەوە لە هەندێک ناوچەی هێڵی کەناردەریای باشووری کالیفۆرنیا بارانی قورسی بەدواوە دەبێت. +باران بە ڕێژەی گشتی نیو ئینچ چاوەڕوان کراوە کە دەتوانێت ببێت بە هۆی سەرئاوکەوتنی کەلوپەلەکان و لووسبوونی جادەکان. +ئەم بارانە یەکەم بابەت دەبێت بۆ ئەم ناوچەیە لە سەرەتای وەرزی بارین دا. +ڕێژەیەک بارانی پڕش و بڵاوی خولگەیی لە کۆتایی ڕۆژی یەکشەممە و هەوەڵی ڕۆژی دووشەممە لە ئاریزۆنادا دەست پێدەکات، پێش ئەوەی باران لە کۆتایی کاتی دووشەممە تاکوو سێ شەممە پەرە بستێنێت. +بارانی قورس لە ڕۆژی سێشەممە هەتا فۆر کۆرنەر دێت و هەتا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت. +لە مانگی ئۆکتۆبەردا گۆڕانکاری پلەی گەرمای توند لە سەرتاسەری ئەمریکادا چاوەڕوانکراوە لەبەرئەوەی جەمسەری باکوور خەریکە سارد دەبێت بەڵام ناوچە خولگەییەکان هێشتا هەر گەرمن. +هەندێجار ئەم بارودۆخە دەبێت بە هۆی گۆڕانکاری زۆری پلەی گەرما لە مەودای کەم و کورت دا. +ڕۆژی یەکشەممە نموونەیەک لە گۆڕانکاری توندی پلە گەرما لە ناوەندی ئەمریکادا ڕوودەدات. +جیاوازی نزیکەی ٢٠ دەرەجە پلەی گەرما لە نێوان کانس سیتی، میسۆری و ئۆماها، نەبراسکا و لە نێوان سەنت لوییس و دەس مۆییس، لۆوا دەبێت. +لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، گەرمای بەردەوامی هاوین بۆ شێوەگرتن و پەرەسەندنی دوبارەهەوڵ دەدات. +زۆربەی ناوچەکانی ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لەوانەیە ئۆکتۆبەرێکی گەرم دەست پێبکەن و پلە گەرمای ٨٠ دەرەجە لە دەشتەکانی باشوور تاکوو هەندێک ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵات درێژەی هەبێت. +پلەی گەرما لە شاری نیۆیۆرک دەگاتە ٨٠ دەرەجە کە نزیکەی ١٠ دەرەجە زیاترە لە تێکڕایی. +پێشبینییە درێژخایەنەکانمان دەریدەخات بە ئەگەری زۆرەوە لە نیوەی ئەوەڵی مانگی ئۆکتۆبەردا پلەگەرمای سەرووی تێکڕایی لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا ڕوو دەدات. +زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەس سەیری دانیشتنەکانی گوێگرتن لە برت کاڤانایان کرد +زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەس ڕۆژی پێنجشەممە سەیری شایەتی سەرنجڕاکێشی ناودێری دیوانی باڵا، بروت کاڤانا و ئەو ژنەیان کرد کە ئەوی تۆمەتبار کردووە بەو دەستدرێژی سێکسییە لە دەیەی ١٩٨٠ دا ڕووی داوە، کریستییەن فۆرد، لەسەر شەش تۆڕی تەلەفیزیۆنی. +لە هەمان کات دا، باڵانسی ڕامیاری بەردەوامە و ڕاپۆرتدەران پڕۆگرامە ئاساییەکان دەپچڕێنن بۆئەوەی هەواڵی دوایین گۆڕانکاری ڕۆژی هەینی بدەن: بە پێشنیاری سیناتۆری ئاریزۆنا جێف فیلک بۆ لێکۆڵینەوەی یەک هەفتەیی ئێف بی ئای لەسەر ئەم تۆمەتانە ڕێکەوتنێک داڕێژراوترە. +فۆرد بە کۆمیتەی دادوەری سێنای وتووە ١٠٠ تا سەت دڵنیایە کاڤانا بەمەستی لە میوانییەکی خوێندنگەی ئامادەیی دەستی پێداهێناوە و هەوڵی داوە جلوبەرگەکانی لەبەر داکەنێت. +کاڤانا، لە شایەتییەکی پڕسۆز و هستدا وتی ١٠٠ تا سەت دڵنیایە ئەمە ڕووی نەداوە. +لەوانەیە زیاتر لە ٢٠.٤ میلیۆن کەس کە نیلسەن ڕاپۆرتی دا لە ڕۆژی هەینی سەیری ئەمیان کردبێت. +ئەم کۆمپانیایە تێکڕایی بینەرانی لە تۆڕەکانی سی بی ئێس، ئەی بی سی، ئێن بی سی، سی ئێن ئێن، کەناڵی فاکس نیووز و ئێم ئێس ئێن بێ سی بژاردووە. +ئاماری تۆڕەکانی تر کە ئەم پڕۆگرامەیان بڵاو کردۆتەوە، دەسبەجێ ئامادە نەبووە، وەک پی بی ئێس، سی-سپەن و تۆڕی فاکس بیزنس. +هەروەها نیلسەن بەگشتی بۆ ژماردنی کەسانێک کە لە شوێنی ئیش سەیری پڕۆگرام دەکەن هەندێک کێشەی هەیە. +بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بابەتە، ژمارەی بینەران یەکسانە لەگەڵ یاری پلەی ئۆفی تۆپی پێی یان ئاکادێمیای ئۆسکار. +بەپێ ڕاگەیاندنی نیلسەن، کاناڵی فاکس نیووز، کە پسپۆڕە خانەخوێیەکانی ئەو بەتەواوەتی پاڵپشتی قسەکانی کاڤانایان دەکرد، لەگەڵ ٥.٦٩ میلیۆن بینەر لە ماوەی گوێگرتنی یەک ڕۆژەدا پێشەنگی هەموو تۆڕەکان بوو. +ئەی بی سی بە ٣.٢٦ میلیۆن بینەر پلەی دووەمی هەبوو. +بەپێی ڕاگەیاندنی نیلسەن، سی بی ئێس ٣.١ میلیۆن، ئێن بی سی ٢.٩٤ میلیۆن، ئێم ئێس ئێن بی سی ٢.٨٩ میلیۆن و سی ئێن ئێن ٢.٥٢ میلیۆن بینەریان هەبووە. +پاش دانیشتنی بیستن ئاستی هۆگری هەر بەرز بوو. +فلیک کەسایەتی سەرەکی ڕووداوی ڕۆژی هەینی بوو. +پاش ئەوەی نووسینگەی ئەم کۆماریخوازە مامناوەندیە بە ئاگادارییەک ڕایگەیاند بە قازانجی کاڤانا دەنگ دەدات، کامێراکانی سی ئێن ئێن و سی بی ئێس ڕۆژی هەینی بەیانی وێنەی ئەویان لە کاتێکدا تۆمار کرد کە بەنیازی بەکارهێنانی ئەسانسەر بوو بۆ ڕۆیشتن بۆ دانیشتنی بیستنی کۆمیتەی دادوەری و ناڕازیان بەسەر ئەودا هاواریان دەکرد. +لە هەمان کات دا ئەو چەند خولەک سەری داخستبوو ڕاوەستا و سەرزەنشت کرا و ئەم وێنانە ڕاستەوخۆ لە سی ئێن ئێنەوە بڵاو دەکراوە. +ژنێک وتی، "من ڕێک لە بەردەمی تۆ وەستاوم." +پێت‌وایە ئەو خەریکە ڕاستییەکەی بە خەڵک دەڵێت؟ +یەکێکی تر وتی، "لە هەمان کات دا کە تۆ دەسەڵاتت هەیە زۆربەی ژنان دەسەڵاتیان نیە." +فلیک وتی نووسینگەکەی ئاگاداریەکی دەرکردووە و پێش داخرانی ئەسانسەر وتی لە دانیشتنی گوێگرتنی کۆمیتەدا زیاتر قسە دەکات. +تۆڕەکانی کێبلی و هەواڵ هەموویان کاتەکانی دواتریان ڕاستەخۆ گرتە ئەستۆ و کۆمیتەی دادوەری دەبوو بڕیار بدات پاڵێوراوی کاڤانا بۆ دەنگی تەواوی سێنات بنێردرێت. +بەڵام فلیک وتی ئەو تەنیا ئەو کاتە ئەمە دەکات کە بزانێت ئێف بی ئای لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بەدواداچوون دەکات بۆ تۆمەتی باسکراو دژ بەم پاڵێوراوە، کە کەمینەی دیموکراتەکانیش ویستیان ئەمە بوو. +فلیک تا ڕادەیەک پاش قسەکردن لەگەڵ برادەرەکەی دا، سیناتۆری دیموکرات. کریس کوونز، قەناعەتی هێنابوو. +فلیک پاش قسەکردن لەگەڵ کوونز و چەند سیناتۆری تر پاش ئەوە، بڕیاری خۆی دا. +بڕیاری فلیک پاڵپشتی لێکرا، لەبەرئەوەی دەرکەوت کە کۆماریخوازەکان بۆ پەسەندکردنی کاڤانا بەبێ لێکۆڵینەوە دەنگدانیان پێویست نەبوو. +سەرۆک کۆمار ترەمپ بۆ تۆمەتەکان دژ بە کاڤانا کەیسێکی لێکۆڵینەوەی ئێف بی ئای کردۆتەوە. +سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، مەی، ڕەخنەگران بە "سیاسی‌کاری" لە بابەتی برگزیت دا تۆمەتبار دەکات +تێرێسا مەی، سەرۆک وەزیران، لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ساندێی تایمز دا ڕەخنەگرانی پلانەکانی بۆ ڕۆیشتن لە یەکێتی ئەورووپا تۆمەتبار دەکات بە "سیاسی‌کاری" لەسەر داهاتووی بەریتانیا و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی نەتەوەیی. +تێرێسا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی ٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی حیزبی خۆپارێز دێتە بیرمینگامی بەریتانیا. +لە وتووێژێکی تردا لە لای وتووێژەکەی ئەو لە لاپەڕەی هەوەڵی هەمان ڕۆژنامەدا، بوریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەو هێرشی کردۆتە سەر پلانی بەناوبانگی چەکرزی ئەو بۆ برگزیت و وتوویە پێشنیار بۆئەوەی بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا تارەفەی گومرگی یەکتر کۆ کەنەوە "زۆر پێکەنینییە". +تەقەکردن لە ڤاید سیمز: پۆلیس تۆمەتبار دیتۆن سیمپسۆنی لە کەیسی کوشتنی یاریزانی LSU قۆڵبەست کرد. +پۆلیس تۆمەتبارێکی لە کەیسی تەقەکردن کە بوو بە هۆی کوژرانی واید سیمز، یاریزانی باسکەی تەمەن ٢٠ ساڵانی LSU، قۆڵبەست کردووە. +دایرەی پۆلیسی باتۆن ڕۆگ ڕایگەیاندووە دایتۆن سیپسۆن، تەمەن ٢٠ ساڵان، قۆڵبەست کراوە و بە تۆمەتی کوشتنی پلە دوو لە بەندیخانەیە. +کاربەدەستان ڤیدیۆی بەرەوڕووبوونەوەی سیمز و سیپسۆنیان بڵاو کردۆتەوە و پۆلیس وتی سیمز لە شەڕەکەدا چاویلکەکەی لێ ون بووە. +ژێرتاقمی سی بی ئێس ڕاپۆرتی داوە پۆلیس چاویلکەکەی لە شوێنی تاوانەکەدا دۆزیوەتەوە و ڕاگەیێندراوە دی ئێن ئەی سیمپسۆنی لەسەر بووە. +پاش لێپرسینەوەکان لە سیمپسۆن، پۆلیس وتی ئەو تەقەکردنی بکوژانەی بە وایدی قبووڵ کردووە. +بەپێی ڕاپۆرتی ئەدۆکەت، بڕی بارمتە بۆ ئەو ٣٥٠٠٠٠ دۆلار دیاری کراوە. +نووسینگەی پزیشکی یاسایی ناوچەی باتۆن ڕۆگی ڕۆژهەڵات ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتێکی سەرەتایی بڵاو کردەوە کە ڕایدەگەیێنێت هۆی مردنەکە برینێک بووە بە هۆی فیشەک لە سەر بۆ مل. +دایرەی پۆلیس سوپاسی گرووپی تایبەتی بەدواداچوونی پەنابەرانی پۆلیسی ویلائەتی لویزیانا، تاقیگەی تاوان ناسی پۆلیسی ویلایەتی، پۆلیسی زانکۆی ساوسرن و دانیشتووانی ناوچە بۆ یارمەتیدان بەم قۆڵبەستکردن. +جۆ ئالوا، بەڕێوەبەری وەرزشی LSU، سوپاسی بەرپرسانی دادوەری کردووە بۆ "ورە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی داد. +سیمت تەمەنی ٢٠ ساڵان بوو. +ئەم فرۆوارد ٦ فووت و ٦ ئینچییە لە باتۆن ڕۆگ گەورە ببوو، ئەو شوێنەی باوکی، ویانیش لە LSU یاری باسکەی دەکرد. +تێکڕای کرداری ئەو لە دوایین وەرزدا، ٥.٦ خاڵ و ٢.٦ ڕیبۆنس بوو لە هەر یارییەک دا. +بەیانی هەینی، ویل واید، ڕاهێنەری باسکەی LSU، وتی تیمەکە بە مردنی واید "گێژ بووە" و"شڵەژاوە". +ئەو وتی، "ئەمە ئەو شتەیە هەردەم پەرۆشمان دەکات." +گڕکان لەسەر مەکزیکۆ سیتی قڵپەی خۆڵەمێشی کرد +خۆڵەمێشێک لە گڕکانی پۆپۆکاتپەتل قڵپەی کرد گەیشتۆتە ناوچەی باکووری پێتەختی مەکزیک. +سەنتەری نیشتیمانی بەرگری لە کارەساتەکان ڕۆژی شەممە پاش ئەوەی لە زارکی گڕکانەکەدا چالاکی زیادی کرد و ١٨٣ جار هاتنەدەری گاز لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا تۆمار کرا دانیشتووانی مەکزیکی ئاگادار کردوە لە گڕکانەکە دوور کەونەوە. +ئەم سەنتەرە چەند گوڕە و بوومەلەرزەی سووکی بینیوە. +وێنە ناردراوەکان لە سۆشاڵ مێدیاکاندا توێژی ناسکی خۆڵەمێش دەردەخات کە لەسەر جامی پێشەوەی سەیارەکان لە گەڕەکەکانی مەکزیکۆسیتی وەک خۆچیمیلکۆ نیشتووە. +پسپۆڕانی جیۆفیزیا لە کاتی بوومەلەرزەی ٧.١ ڕێختەری لە سەنتەری مەکزیک لە سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بە پەرەسەندنی گڕکانەکەیان زانی لە ٤٥ میلی (٧٢ کیلۆمەتری) باشووری ڕۆژهەڵاتی پێتەخت دا هەڵکەوتووە. +ئەم گڕکانە بە ناوی "دۆن گۆیۆ" ناسراوە و لە ساڵی ١٩٩٤ەوە چالاک بووە. +پۆلیس لە سەرەتای ساڵڕۆژی دەنگدانی سەربەخۆیی لەگەڵ جودایی خوازانی کاتالان بەرەنگاری یەک بوونەوە +ڕۆژی شەممە شەش کەس پاش بەرەنگاربوونەوەی ناڕازیانی پاڵپشتی سەربەخۆیی لە بارسیلۆنا بەرەنگاری پۆلیسی دژە ئاژاوە قۆڵبەست کران و هەزاران کەس هاتنە ناو خۆپیشاندانەکە بۆئەوەی ڕێز بگرن لە یەکەم ساڵڕۆژی دەنگدان بۆ جیابوونەوەی کاتالان. +پۆلیسی دژە‌ئاژاوە بەرگری دەکرد لە گرووپێک لە لایەنگرانی جودایخواز کە دەمامکیان لێدابوو و ئەوان بە هێلکە و پاودەری ڕەنگاوڕەنگ هێرشیان کردە سەر پۆلیس و هەورێک تەپ و تۆز لەو شەقامانە دروست بوو کە بەگشتی پڕە لە گەشتیار. +دەستدانەیەکەکە لە کۆتایی ڕۆژیش دا هەر بەردەوام بوو و پۆلیس هەوڵی دەدا لەڕێگەی باتۆنەوە شەڕەکە کۆنتڕۆڵ بکات. +بۆ چەند کاتژمێر گرووپە جودایخوازەکان دروشمیان دەدا "لەیاد ناکەین، خۆش نابین" و لە هەمبەر یەکێتخوازەکان دا هاواریان دەکرد "بژی ئیسپانیا." +مێدیاکانی ناوچە ڕاپۆرتیان داوە لە ناڕەزاییەتییەکان دا چواردە کەس برینی سووکیان هەبووە و چارەسەریان بۆ کراوە. +کرژی لە ناوچە جودایخوازەکان دا بە تێپەڕێنی یەک ساڵ لە نایاسایی و ڕاگەیاندنی ڕیفراندۆمی ١ی ئۆکتۆبەر لە لایەن مادریدەوە و ڕێزگرتن لەوە لە لایەن جودایخوازانی کاتالان هێشتا هەر هەیە. +دەنگدەران بە زۆرترین دەنگ سەربەخۆییان هەڵبژارد، گەرچی ڕێژەی بەشداریکردن کەم بوو لەبەر ئەوەی ئەوانەی دژی جیابوونەوە بوون ئەم دەنگدانەیان بایکۆت کرد. +بەپێی وتەکانی کاربەدەستانی کاتالان ساڵی ڕابردوو دەورووبەری ١٠٠٠ کەس بریندار بوون پاش ئەوەی پۆلیس هەوڵی دا لە بەرەنگاری توندوتیژدا شوێنەکانی دەنگدان بەرگری لە دەنگدان بکات. +گرووپە جودایخوازەکان لە ماوەی شەوی ڕۆژی هەینی دا لەسەر شەقام بوون بۆئەوەی بەرگری بکەن لە خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە پۆلیسی نیشتیمانی. +خۆپیشاندانەکە کرا بەڵام ناچار بە گۆڕینی ئاراستە کرا. +نارسیس تەرمەس، تەمەن ٦٨ ساڵان، ئەو کارەباچیەی لەگەڵ هاوسەرەکەی د�� لە ناڕەزایەتی جوداییخوازەکان دا بەشداری کردبوو وتی ئیتر هیوایەک نیە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی کاتالۆنیا لە داهاتوودا. +ئەو وتی، "ساڵی ڕابردوو باشترین ساتەکانمان تێپەڕاند. +من باو‌ک‌ودایکمم دەدیت فرمێسکی خۆشی بە چاویان دا دەهات، ئێستا گیرمان خواردووە." +گەرچی سێپتەمبەری ڕابردوو، پارتەکانی جوداییخوازی کاتالان لە دەنگدانە ناوچاییەکان دا توانیان لە سەرکەوتن زۆر نزیک ببنەوە، بەڵام ئەوان هەوڵی زۆریان دا ئەم ساڵیش ئەم بزووتنەوەیە بپارێزن، کەچی زۆربەی سەرکردە ناسراوەکانی ئەوان بە ویستی خۆیان لە دوورەوڵاتن و یان دەستبەسەر کراون و چاوەڕێن دادگایی بکرێن بۆ ئەو ڕۆڵەی لە خستنەڕێی ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی پاش ئەوە بوویانە. +خوان پویگ، فیتەرێکی تەمەن ٤٢ ساڵان، کە لە خۆپێشاندانەکە لە پاڵپشتی پۆلیس بە مۆبایلەکەی فیلمی دەگرت وتی سیاستمەدارەکانی هەر دوو لایەن ئەم شەڕە خۆش دەکەن. +ئەو وتی، "ئەمە بەردەوام لە زیادبوون دا یە." +ڕۆژی شەممە، ئۆریۆل جانکوراس، یەکێک لە نۆ سەرکردەی کاتالان کە لە ساڵی ڕابردووە دەستبەسەرکرانی پێش دادگاییکردن تێدەپەڕێنێت، ڕایگەیاند ساڵی داهاتوو لە دەنگدانەکانی پەرڵەمانی ئەورووپادا بەشدار دەبێت. +ئەو وتی، "ڕاگەیاندنی پاڵێوراوی بۆ دەنگدانەکانی ئەورووپا باشترین ڕێگەیە بۆ ڕەتکردنەوەی پاشەکشەکردن لە بایەخەکانی دیموکرات و سەرکوتکردن کە ئێمە لە حکومەتی ئیسپانیا بینیومانە." +لەندەن‌دەری: چەند پیاو پاش ئەوەی لە سەیارە لە ماڵێکیان کوتا +سێ پیاو، ٣٣، ٣٤ و ٣٩ ساڵان پاش ئەوەی سەیارەیەک چەند جار لە ماڵێک لە لەندەنی کوتا قۆڵبەست کران. +ئەم ڕووداوە ڕۆژی پێنجشەممە دەورووبەری کاتژمێر ١٩:٣٠ BST لە بالینگارد کرەسنت ڕوی دا. +جێگری پشکنەر، بۆب بلەمینگز وتی دەروازەی چونەژوورەوە و بیناکە خۆی زیانیان بەرکەوتووە. +لەوانەیە لە هەندێک شوێنەوە بە تیروکەوان بەرەو سەیارەکە تیر هاوێژرابێت. +شووتی مەنگا بوو بە هۆی سەرکەوتنی ٠-١ی لیڤینگستۆن بەسەر ڕانجێرزدا. +یەکەم گۆڵی دۆڵی مەنگا بۆ لیڤینگستۆن بوو بە هۆی سەرکەوتنیان. +لیڤینگستۆنی بەهێزکراو ڕانجێرزی سەرسام کرد بۆ ئەوەی دووەمین شکستی ستیڤن جەرارد وەک کارگێڕی یانەی ئابرۆکس لە ١٨ کێبەڕکێ دا ڕادەست بکات. +شووتی دۆلی مەنگا ئەو جیاوازییە بوو پێگەی گەری هۆڵت لەگەڵ ئەم ئیرلەندییەی هێنایە پلەی دووەم. +پێگەی جەرارد هەروا ماوە بەبێ بردنەوە لە دەرەوەی ماڵەوە لە پرەمیرشیپ و یەکشەممەی داهاتوو دەبێ لەگەڵ هارتزی سەرکردەدا بەرەوڕوو بێتەوە کە هەشت خاڵ لەوان لەپێشە. +بەر لە ڕۆژی پێنجشەممە، رانجێرز خانەخوێی ڕاپید ڤین دەبێت لە لیگی ئەورووپا. +لەهەمان کات دا لیڤینگستۆن، نەبەزیوی خۆی دەگەیێنێت بە شەش کێبەڕکێ و ڕاهێنەری نوێ، هۆڵت لەو کاتەوە کە مانگێک لەمەوبەر لەجیاتی لەنی میلەر دانراوە، هێشتا تامی دۆڕاندنی نەچەشتووە. +لیڤینگستۆن هەندێک هەلی لە هەمبەر میوانە سستەکەی خۆیدا لەکیس دا. +تیمی هۆڵت کە بە یاری ڕاستەوخۆ هەمەجۆرە بۆ ڕانجێرز کێشەی دروست کردبوو، دەبوو زۆر بەر لە گۆڵ لێدان وەپێش بکەوێت. +سکارت ڕۆبینسۆن لە بەشی گەمارۆدان تێپەڕی بەڵام شووتەکەی لە بەردەمی دەروازەکە تێپەڕی، پاشان ئالێن لایگۆ پاش ئەوەی زەبری سەری کریگ هالکەت بەرەو دەروازە دەڕۆیی بە خۆهەڵخلیسکاندنێک پچڕاندی بەڵام زەبرەکەی بە تۆزێک جیاوازییەوە ڕۆیشتە دەرەوە. +تیمی خانە��وێ ڕێگەی دەدا بە ڕانجێرز هەتا بەردەمی ئەوان یاری بکات و دەیانزانی دەتوانن لە هەندێ کەرت و قۆناغدا بۆ میوانەکەیان کێشە دەروست بکەن. +ئەمە شێوازێک بوو بە هۆی بەدەستهێنانی گۆڵی چارەنووس بۆ ئەوان. +ڕانجێر زەبرێکی ئازادی دا و لیڤینگستۆن ڕێگەی تێپەڕێنی دۆزییەوە، دەکلان گالگەر و ڕۆبینسۆن پێکەوە بوون بۆ ئەوەی مەگنا بارودۆخی هەبێت و ئەویش بە زەبرێک لە ناوندی شوێنی غەرامەوە تۆپەکەی کرد بە گۆڵ. +لە درێژەدا، ڕانجێرز خاوەنیەتی تۆپەکەی هەبوو بەڵام تێپەڕین لە هێڵی بەرگری خانەخوێ مەحاڵ بوو و گۆڵچی، لیام کەلی، کێشەیەکی وای بۆ دروست نەبوو. +ئەم ڕەوتە لە نیوەی دووەمیش دا هەر درێژەی هەبوو، گەرچی زەبری ئالفرێدۆ مۆرلۆس کاردانەوەی کەلی بەدواوە بوو. +گۆڵچی ڕانجێرز، ئالێن مەک گۆر زەبری سکۆت پیتمەنی بە قاچ لابرد و لیگتۆ زەبرێکی تری بۆ لیۆینگستۆن بە تۆزێک جیاوازییەوە بردەوە دەرەوە. +لە شوێنی غەرامەی لیڤینگستۆن سانتری جۆراوجۆر دەکرا و بەردەوام لادەبردران و دوو بابەت گومالێکراو بە پیناڵتی- یەکیان پاش وێکەوتنی هۆڵت لەگەڵ یاریزان گۆڵ میدڵتۆن کە تازە گۆڕدرابوو و یەکیش هەند- قبووڵ نەکرا. +"زۆر نایاب" بۆ لیڤینگستۆن- تاوتوێ +ئەلسەدر لامۆنت لە بی بی سی سکۆتلەند لە ستۆدیۆمی تۆنی مەکارۆنی. +کردار و دەرئەنجامێکی زۆر باش بۆ لیڤینگستۆن. +یاریزانەکان زۆر نایاب بوون و سەرووی چاوەڕوانییەکان لە ئاراستەدا بەدرەوام دەبن لە گەشەکردنیاندا. +لە کاتی گەڕانەوە بۆ کۆی تیمەکانی سەرووی خشتە، ستایلی یاری یاریزانەکان تەقریبەن نەگۆڕدراوە، بەڵام ئیشی سەرەکی هۆڵت کردوویەتی کە لە کاتی هاتنی بۆ ناو تیمەکە، ئەوی وە جۆش و خرۆش خستووە. +ئەو پاڵەوانی زۆری هەیە. +کاپتان هاڵکەت خۆڕاگر بوو و هێڵی بەرگری زۆر ڕێکوپێکی ئەنجام دا و مەنگا لە ماوەی یاریدا کۆنۆر گۆڵدستۆن و جۆ وۆراڵی بێ هیوا کردبوو. +هەڵبەت ڕانجێرز گوڕوتینی نەبوو. +گەرچی لەژێر چاودێری جەرارد دا کۆرسی باشیان هەبووە، بەڵام لەو ستانداردانە دوور کەوتوونەتەوە. +ئەوان کێشەی تەواوکردنیان هەبوو- تەنیا یەک جار توانیان لە لەمپەڕی خانەخوێ تێپەڕن و ئەمە هۆشدارێکە بۆ ڕانجێرز کە لە ناوەڕاستی خشتە دان. +پێشوازیکردنی دوولایەنە لەگەڵ ئەردوگان لە کۆڵۆن. +خۆشی و ئاسمانێکی شین لە ڕۆژی شەممە (٢٩ی سێپتەمبەر)دا کاتێک سەرکردەکانی تورکیا و ئەڵمانیا چاوپێکەوتیان هەبوو لەگەڵ یەکتر بەبۆنەی نانی بەیانی لە بەرلین. +ئەمە دوایین گەشتی ورووژێنەری سەرۆک کۆمار ئەردوگان بۆ ئەڵمانیا بوو- کە بە ئامانجی نوێژەنکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هاوپەیمانەکانی ناتۆ جێبەجێ کراوە. +ئەوان مشت‌ومڕیان بوو لەسەر پرسی وەک مافی مرۆڤ، سەربەستی چاپەمەنی و ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا. +ئەردوگان پاشان ڕۆیشتە کۆلۆن بۆ ئەوەی مزگەوتێکی گەورە بکاتەوە. +ئەم شارە خانەخوێی زۆرترین هاووڵاتی تورکی دانیشووی دەرەوەی تورکیایە. +پۆلیس بە هۆی ئەمنی ڕێگری کرد لە کۆبوونەوەی ٢٥٠٠٠ کەس لەبەردەمی مزگەوت، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگران لە نزیک ئەو شوێنە کۆ بوونەوە بۆئەوەی چاویان بە سەرۆک کۆماری خۆیان بکەوێ. +سەدان کەس لە ناڕازیان دژ بە ئەردوگان- کە زۆربەیان کورد بوون- دەنگی ناڕەزایەتیان ئاشکرا کرد و ئیدانەی سیاسەتەکانی ئەردوگان و بڕیاری ئەڵمانیاشیان کرد بۆ پێشوازی لەو. +ئەم دوو گرووپە ناڕازییە نیشانەی جیاوازی سەردانکەرێک�� لە پاڵەوان بۆ گرووپێک لە تورکە ئەڵمانییەکان و کەسێکی دیکتاتۆر بۆ گرووپێکی تر. +ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی دەپتفۆرد: لە پێکدادان لە سەیارەدا پاسکیل‌سوار کوژرا +پاسکیل‌سوارێک لە پێکدادان لەگەڵ سەیارەک لە لەندەن کوژرا. +ئەم ڕووداوە لە نزیک یەکتربڕی بێستوود و یەکەم ستریت ڕووی داوە، شەقامێکی قەرەباڵغ، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری لەندەن، کاتژمێر ١٠:١٥ بە کاتی ستاندەری بریتانی. +شۆفێری سەیارەکە ڕاوەستا و یاریدەدەرانی پزیشک هاتنە شوێنەکە، بەڵام پیاوەکە هەر لەوێ گیانی دەرچوو. +ئەم ڕووداوە چەند مانگ پاش مردنی پاسکیل‌سوارێکی تر لە شوێنەکە لە چایڵدرز ستریت بوو، دەرووبەری یەک میل دوورتر لە ڕووداوی هاتوچۆی ڕۆژی شەممە. +پۆلیسی مەترۆپۆلیتین ڕایگەیاندووە کاربەدەستان خەریکی ناسینی کۆچکردوون بۆ ڕاگەیاندن بە خزم و کەسی نزیکی ئەو. +ڕێگا دەخراوە و ڕێگەی پاسەکان گۆڕدراوە و داوا کراوە لە شۆفێرەکان نەیەنە ناو ئەم ناوچەیە. +بەندیخانەی لۆنگ لارتین: شەش کاربەدەست لە فەرتەنە دا زیانیان بەرکەوت +ڕێکخراوەی بەندیخانەکان ڕایگەیاندووە شەش کاربەدەست لە فەرتەنە لە بەندیخانەی پیاوان بە ئاسایشی بەرزەوە بریندار بوون. +فەرتەنە لە بەندیخانەی HMP لۆنگ لارتین هەڵکەوتوو لە وۆرستەرشایەر دەرووبەری کاتژمێر ٠٩:٣٠ بە کاتی ستاندەری بریتانی، ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکردووە هەر بەرەدەوامە. +کاربەدەستی تایبەت "تۆرنادۆ" بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فەرتەنەکە ناردراون و هەشت بەندکراو لەوە دا بەشدارن و بەستراوەتە بە یەک بەش. +کاربەدەستان بە هۆی برینداربوونی کەم لە دەموچاو هەر لە شوێنەکە چارەسەریان بۆ کراوە. +وتەبێژی ئیدارەی خزمەتگوزاری بەندیخانەکان وتی: "ستافی ڕاهێنراوی تایبەت ناردراوە بۆ کۆنتڕۆکردنی ڕووداوی HMP لۆنگ لارتین کە هەر بەردەوامە. +شەش کەس لە کاربەدەستان بە هۆی برینداربوون چارەسەریان بۆ کرا. +ئێمە توندوتیژی لەناو بەندیخانەدا قبووڵ ناکەین، ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنین کەسانی بەرپرسی ئەم ڕووداوە بە پۆلیس دەناسێنرێن و لەوانەیە ماوەیەکی زیاتر لە بەندیخانەدا بن. +لۆنگ لارتین زیاتر لە ٥٠٠ بەندکراوی هەیە کە بریتین لە تاوانبارانی زۆر مەترسیدار. +لە مانگی جوون دا ڕاپۆرت درا سەرۆکی بەندیخانە بە هۆی هێرشی یەکێک لە بەندکراوەکان لە نەخۆشخانە کەوتووە. +هەروەها لە ئۆکتۆبەری پارەکەدا کاربەدەستانی دژی فەرتەنە بۆ بەندیخانە ناردران بۆئەوەی فەرتەنەیەکی جیدی کۆنتڕۆڵ بکەن کە لەودا بە تۆپی بیلیارد هێرش کرابۆە سەر کاربەدەستان. +ڕەشەبای ڕۆزا هەڕەشەی لافاوی کتوپڕ دەکات لە فۆنیکس، لاس ڤەگاس، سالت لیک سیتی (ئەو ناوچانەی ویشکەساڵیانی هەیە ڕەنگە بە قازانجیان بێت) +بەدەگمەن هەڵدەکەوێ هەڵچوونی خولگەیی کار بکاتە سەر ئاریزۆنا، ئەمە ڕێک هەمان شتە لەوانەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕوو بدات کە پاشماوەی وزەی ڕەشەبای ڕۆزا لە دەشتی باشووری ڕۆژئاوا تێپەڕێت و مەترسی لافای کتوپڕی بەدواوە بێت. +ڕێکخراوەی نیشتیمانی کەش و هەوا هۆشداری لافاوی کتوپڕی دەرکردووە بۆ ڕۆژئاوای ئاریزۆنا بۆئەوەی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ناڤادا، باشووری ڕۆژهەڵاتی کالیفۆرنیا و توتا، بریتی لە شارەکانی فۆنیکس، فلاگستاف، لاس ڤەگاس و سالت سیتی. +چاوەڕوان دەکرێت ڕۆزا رۆژی سێشەممە ئاراستەیەکی ڕاستەوخۆ ببڕێت لەسەر فۆنیکس و کۆتایی کاتی دووشەممە لەگەڵ باران نزیک بێتەوە. +نووسینگەی ڕێکخراوەی ��یشتیمانی خزمەتگوزاری کەش و هەوا لە فۆنیکس لە تویتێک دا ڕاگەیاند "لە ساڵی ١٩٥٠ دە گەردەلوولی خولگەیی بووە بە هۆی ڕەشەبا یان هەڵچوونی خولگەیی تاکوو مەودای ٢٠٠ میلی فۆنیکیس! +کاترینا (١٩٦٧) گەردەلوولێک بوو هەتا ٤٠ میلی سنووری AZ هات." +دوایین مۆدێلەکانی سەنتەری نیشتیمانی گەردەلوولناسی پێشبینی کردووە ٢ بۆ ٤ ئینچ باران دەبارێت، کە ئەم ڕێژەیە بەجیا دەگاتە ٦ ئینچ لە مۆگۆلان ڕیم لە ئاریزۆنا. +ناوچەکانی تری دەشتی باشووری ڕۆژئاوا داگری ناوەندە زنجیرە کێوەکانی ڕۆکی و گریت بیسین ١ بۆ ٢ ئینچ ئاو بەدەست دێنن و هەندێک ناوچە بەجیا ٤ ئینچ بارانیشیان دەبێت. +بۆ ئەو ناوچانەی لە دەرەوەی لافاوی کتوپڕن، بارانی ڕۆزا دەکرێ نیعمەتێک بێت لەبەرئەوەی ئەم ناوچەیە تووشی ویشکەساڵی بووە. +گەرچی لافاو خەم و پەرۆشییەکی گەلێک گرنگە، بەڵام بەشێک لەم بارانە بەسوود دەبێت لەبەر ئەوەی ناوچەی باشووری ڕۆژئاوا لە ئێستادا بەرەوڕووی ویشکەساڵی بۆتەوە. +بەپێی ڕاگەیاندنی چاودێری ویشکەساڵیەکانی ئەمریکا، بەپێی ڕاپۆرتی weather.com زیاتر لە ٤٠ لەسەدی ئاریزۆنا تووشی ویشکەساڵی توند بووە، پێگەی دووەم لە پۆلێنکردن دا". +سەرەتا ئاراستەی گەردەلوولی ڕۆزا لەناو ویشکایی نیودوورگەی باخای کالیفۆرنیا لە مەکزیک تێدەپەڕێت. +ڕۆژی یەکشەممە بەیانی هێشتا هەر هێزی گەردەلوولی هەیە بە بای بەهێزی ئەوپەڕی ٨٥ میل لە کاتژمێردا بە مەودای ٣٨٥ میلی باشووری پونتا یوجینا، مەکزیک و بە خێرایی ١٢ میل لە کاتژمێردا بەرەو باکوور دەڕوات. +گەردەلوولەکە لەسەر ئەقیانووسی هێمن بەرەوڕووی ئاوی فێنکتر دەبێتەوە و هەربۆیە هێزی دادەبەزێت. +کەوایە، چاوەڕوان دەکرێت لە مەکزیک بە هێزی گەردەلوولی خولگەیی پاش نێوەڕۆ یان ئێوارەی دووشەممە بێتە ناو وشکایی. +بارانەکان لە سەرتاسەری مەکزیک لەوانەیە قورس بێت و مەترسی بەرچاوی لافاوی بەدواوە بێت. +بەپێی ڕاپۆرتی weather.com، "کۆی باران ٣ بۆ ٦ ئینچ لە باخای کالیفۆرنیاوە تاکوو باکووری ڕۆژئاوای سۆنۆرا، تاکوو ١٠ ئینچ چاوەڕوانکراوە." +پاشان ڕۆزا وەک گەردەلوولێکی خولگەیی بەرەو باکوور لەسەر مەکزیک تێدەپەڕێت و لە کاتی سەرەتایی بەیانی ڕۆژی شەممەدا وەک هەڵچوونێکی خولگەیی دەگاتە سنووری ئاریزۆنا کە پاش ئەوە تاکوو کۆتایی شەوی سێشەممە بەرەو سەرەوەی ئاریزۆنا و باشووری یوتا دەڕوات. +"گرنگترین مەترسی چاوەڕوانکراو لە ڕۆزا یان پاشماوەکانی بارانی توندە لە باخای کالیفۆرنیا، باکووری ڕۆژئاوای سۆنۆرا و دەشتی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا." سەنتەری نیشتیمانی ناسینی گەردەلوول ئەمەی ڕاگەیاندووە. +چاوەڕوان دەکرێت ئەم بارانانە ببنە هۆی لافاوی کتوپڕ و مەترسیدار و سەرئاوکەوتنی کەلوپەلەکان لە دەشت و بیابان و جمینی زەوی لە ناوچە کوێستانیەکان. +هێرشی میدسۆمەر نۆرتۆن: چوار گیراو لە هەوڵ دان بۆ کوشتن. +سێ کوڕی هەرزەکار و پیاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵان بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر کران پاش ئەوەی هەرزەکارێکی ١٦ ساڵان لە سۆمەرسەت دۆزراوە گیانی برینی چەقۆی لەسەر بوو. +ئەم هەرزەکارە بریندارە لە ئێکسیلوەر تراس لە میدسومر نورتون دەورووبەری کاتژمێر ٠٤:٠٠ بە کاتی ستاندەری بریتانی ڕۆژی شەممە دۆزرایەوە. +ئەویان گەیاندە نەخۆشخانە و لەوێ بارودۆخی "سەقامگیر" بوو. +پۆلیسی ئاوان و سۆمەرسەت وتی هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵان، دوو هەرزەکاری تەمەن ١٨ ساڵان و پیاوێکی ٢٠ ساڵان لە ناوچەی ڕاستۆ�� بەشەو قۆڵبەست کران. +پۆلیس داوای کردووە گەر کەسێک لەم ڕووداوە فیلمێکی بە مۆبایلەکەی تۆمار کردووە ڕایبگەیێنێت. +ترەمپ دەڵێت کاڤانا بە هۆی"تڕۆیی، تووڕەیی" پارتی دیموکرات ئازار دەچێژێت +ترەمپی لە کۆبوونەوەیەکی دەنگدان لە ویلینگ، ڤیرجینای ڕۆژئاوادا وتی، "بڕیاری بۆ داوەر کاڤانا واتا بڕیار بۆ ڕەتکردنەوەی تەکتیکی بێبەزەیانە و توندوتیژی پاری دیموکرات." +ترەمپ وتی کاڤانا لە ماوەی پڕۆسەی پاڵێوراوی خۆی دا ئازاری بینوە "لە تڕۆیی، تووڕەیی" پارتی دیموکرات. +کاڤانا ڕۆژی پێنجشەمە لەبەردەمی کۆنگرە شایەتی دا و بەهێز و پڕسۆز و بەهەستەوە ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە کریستیەن بیلزی فۆرد دەیوت لە چەند دەیەی ڕابردوودا دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر ئەو کاتێک هەردووکیان هەرزەکار بوون. +فۆردیش لەم دانیشتنەی گوێگرتن دەربارەی تۆمەتی باسکرو شایەتی دا. +ڕۆژی شەممە سەرۆک کۆمار وتی لەو ڕۆژەدا "خەڵکی ئەمریکا شکۆ و کوالیتی و بوێریان" لە کاڤانا بینی. +ئەو بە هەموو جەماوەری لایەنگری خۆی لە وێست ڤیرجینیای وت، "بڕیار بۆ پشتڕاستکردنەوەی دادوەری کاڤانا واتا بڕیار بۆ پشتڕاستکردنەوەی یەکێک لە تەواوترین بیرە یاساییەکان لە کاتی ئێمەدا، یاسادانەرێک بە پێشینەیەکی تروسکەدار لە خزمەتگوزاری گشتی." +سەرۆک کۆمار ناڕاستەوخۆیانە دەیهێناوە سەر پاڵێوراوی کاڤانا و کەچی دەربارەی گرنگی ئامادەبوونی ژمارەی زۆری کۆماریخوازەکان لە دەنگدانەکان دا قسەی دەکرد. +"پێنج هەفتەی ماوە تاکوو یەکێک لە گرنگترین دەنگدانەکانی سەردەمی تەمەنمان. +من پاڵێوراوی ئەم دەنگدانانە نیم، بەڵام لەڕاستی دا هەم،" ئەو وتی. +"هەربۆیە دەڕۆمە هەموو شوێنێک و بۆ پاڵێوراوی هەرەباش بەرەنگاری دەکەم." +ترەمپ وتی دیموکراتەکان ئەرکی سەرەکیان ئەمەیە "خۆڕاگری و ڕێگری" بکەن. +یاریدەرێکی باڵای سەرکردەکانی پارتی کۆماریخواز بە سی ئێن ئێنی وت چاوەڕوان دەکرێت یەکەم دەنگدانی پێواژۆیی لە بەردەمی سێنا بۆ پاڵێوراوی کاڤانا تاکوو بەر لە ڕۆژی هەینی جێبەجێ بکرێت. +سەدان کوژراو لە بوومەلەرزە و سۆنامی ئیندۆنیزیا و درێژەی زیادکردنی زیانەکان +ڕۆژی شەممە کاربەدەستان ڕایانگەیاند پاش ڕووداوی بوومەلەرزە و سۆنامی گەورە لە دوورگەی سولاوسی ئیندۆنیزیا، لانیکەم ٣٨٤ کەس کوژران و زۆربەیان لەگەڵ شەپۆلە زەبەلاحەکان بردراون کە لە کەناری دریا کەوتوون. +سەدان کەس ڕۆژی هەینی بۆ بەشداریکردن لە فێستڤاڵ لە کەنار دەریای شاری پالو کۆ ببوونەوە کە شەپۆلێک بە بەرزایی شەش مەتر (١٨ فووت) لە تاریکی شەو لە کەناری دەریا کەوت و زۆر کەسی لەخۆی دا نقوم کرد و هەرچیەک لەسەر ڕێی بوو خاپووری کرد. +سۆنامی پاش بوومەلەرزەیەکی ٧.٥ ڕێختەری ڕووی دا. +سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆهۆ، وتەبێژی دام‌ودەزگای کەمکردنەوەی کارەساتەکانی ئیندەنووسیای BNPBلە دانیشتنێکی پاساوهێنانەوە لە جاکارتا وتی، "کاتێک دوێنێ مەترسی سۆنامی بەرز بۆوە، خەڵک لە کەنار دەریا هێشتا خەریکی چالاکی بوون و دەسبەجێ لەو شوێنە نەڕۆیشتن و بوون بە قوربانی." +"سۆنامی خۆی تەنیا نەهات، بەڵکوو سەیارە، لاشەی دارەکان، ماڵەکانی لەگەڵ خۆی ڕاکێشا و لە هەرچیەک لەسەر زەوی بوو کەوت،" نوگرۆهۆ ئەمەی وت و زیادیشی کرد سۆنامی کاتی جووڵە لەسەر دەریا ٨٠٠ کیلۆمەتر لەسەر کاتژمێر (٤٩٧ میل لە کاتژمێردا) خێرایی هەبوو پێش ئەوەی لە هێڵی کەنار دەریا کەوێت. +ئەو وتی هەندێ کەس بۆ ڕاکردن لە سۆنامی ڕۆیشتنە سەر دارەکان و ڕزگاریان هات. +نزیکەی ١٦٧٠٠ نەفەر شوێنەکەیان چۆڵ کرد و بۆ ٢٤ بنکە لە پالو گواسترانەوە. +وێنە ئاسمانیە بڵاوکراوەکان لە لایەن دام‌ودەزگای کارەساتەکان دەریدەخات زۆربوی بیبا و دووکانەکان ڕووخاون، پردەکان تێکهاڵاون و ڕووخاون و مزگەوتێک بە ئاو گەمارۆ دراوە. +بوومەلەرزە بچووکەکان لە ڕۆژی شەممەدا هەر ئەم شارەیان دەلەراندەوە. +کۆی ئەم بوومەلەرزانە لە ناوچەیەک بە جەماوەری ٢.٤ میلیۆن کەس هەست دەکرا. +دام‌ودەزگای هەڵسەنگاندن و بەکارههێنانی تەکنۆلۆجیای ئیندەنووسیا (BPPT) لە ئاگادارییەک دا ڕایگەیاند ئەو وزەیەی لە لایەن بوومەلەرزە گەورەکەی ڕۆژی هەینی ئازاد بوو دەورووبەری ٢٠٠ قات بەهێزتر لە بۆمبای ئەتۆمی بوو کە لە شەڕی جیهانی دووەم دا هاوێژرایە سەر هیرۆشیما. +ئەم دەزگایە وتی جوگرافیای ئەم شارە، کە کەتۆتە سەر کۆتایی کەنداوێکی دوورودرێژ و باریک، لەوانەیە بووبێتە هۆی گەورەبوونەوەی ئەندازەی سۆنامیەکە. +نوگرۆهۆ زیانەکانی "بەرفراوان" وەسف کردووە و وتی هەزاران ماڵ، نەخۆشخانە، بنکەی کڕین و هۆتێل ڕووخاوە. +ئەو وتی تەرمی هەندێک لە قوربانیان لەژێر بەردە شکاوەکانی بینا ڕووخاوەکان دا دۆزراوەتەوە و وتیشی ٥٤٠ کەس بریندار بوون و ٢٩ کەس ون بوون. +نوگرۆهۆ وتی قوربانی و زیانەکان لەوانەیە لە ٣٠٠ کیلۆمەتر (١٩٠ میل)ی بالووری پالو، ناوچەیەک بە ناوی دۆنگالا، زیاتریش بێت کە لە دڵی ئەم بوومەلەرزەیە نزیکتر بووە. +نوگرۆهۆ وتی پەیوەندییەکان لە دۆنگالا "بەبێ هیچ زانیارییەک یەکسەر پچڕاوە". +خاچی سوور لە ئاگادارییەک دا وتوویەتی "زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ کەس لەوێ دەژین" و وتیشی فەرمانبەران و خۆبەخشەکانی بەرەو ناوچەی زیانبەرکەوتوو کەوتوونەتە ڕێ. +دەڵێت "ئەم ڕووداوە هەر ئێستاش تراجیدیە، بەڵام لەوانەیە خراپتریش بێت." +ڕۆژی شەممە دەزگاکە بە شێوەی بەربڵاو ڕەخنەی لێگیرا کە بۆچی ڕاینەگەیاندووە لە پالو سۆنامی ڕووی داوە، گەرچی کاربەدەستان وتیان شەپۆلەکان کاتێک هاتوون کە هۆشدار دەرکرابوو. +لە فیلمی ئاماتۆری گیراو لە سۆشال مێدیاکاندا بڵاو بۆتەوە، پیاوێک لەسەر نهۆمی سەرەوەی بینایەک دەبینرێت کە بە سەرلێشێواوی بەو خەڵکەی لەسەر شەقام لە خوارەوەن هاواری هەڕەشەلێکەر دەدات کە سۆنامی خەریکە نزیک دەبێتەوە. +لە ماوەی چەند خولەک دا دیوارێک لە ئاو لە کەنار دەریا دەکەوێت و بینا و سەیارەکان لەگەڵ خۆی دەبات. +ڕۆیتەرز دەستبەجێ ڕاستبوونی ئەم ڤیدیۆیەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. +بوومەلەرزە و سۆنامی بووە هۆی پچڕانی کارەبا و پچڕانی پەیوەندی لە دەوروبەری پالو و ئەمە ئیشی هەماهەنگی بۆ هەڵمەتی ڕزگاری بۆ کاربەدەستان قورس و گران کرد. +کاربەدەستان وتوویانە سوپای چەکداری فڕۆکەکانی بار کە پارچە و بڕگەکانی یارمەتیان تێدایە لە جاکارتا و شارەکانی ترەوە ناردوەتە ناوچەکە، بەڵام ئاوارەکان بەردەوام خواردن و پێداویستی سەرەتایان تریان زۆر پێویستە. +فڕۆکەخانەی شار تەنیا بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی هەڵوێستی یارمەتیدان و ڕزگاری کراوەتەوە و هەتا ئۆکتۆبەر دادەخرێت. +بەپێی پلاندانان، سەرۆک کۆماری جۆکۆ ویدۆدۆ ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بنکە چۆڵکراوەکان دەکات لە پالو. +قوربانیانی سۆنامی ئیندۆنیزیا لە ٨٠٠ تێپەڕێ. +ئەمە زۆر خراپە. +بەپێی وتەکانی بەڕێز دۆسبا، لە هەمان کات دا فەرمانبەرانی ورڵد ویژن لە دۆنگالا تەندروست گەیشتوونەتە شاری پالو، ئەو شوێنەی ��ەرمانبەران لە پەناگە مشەمما دانراوەکان لە حەوشی نووسینگەدا داڵدە دراون، ئەوان لە لای وێرانکارییەکان لەم ئاراستەیە تێدەپەڕن. +ئەو وتی، "ئەوان بە منیان وت گەلێک ماڵیان بینیوە ڕووخاوە. +ئەمە زۆر خراپە. +گەرچی گرووپە یارمەتیدەرەکان بۆ یارمەتیدان هەوڵی یەکلاکەرەوەیان دەست پێکردووە بۆ یارمەتیدان لەم کارەساتەدا، هەندێک ناڕازین کە بۆچی یارمەتیدەرە بیانییەکان بەو ئەزموونە زۆرەی هەیانە بەرگریان لێکراوە لە هاتن بۆ پالو. +بەپێی یاساکانی ئیندەنووسیا، یارمەتی ماڵی، کەرەستە و هێزی بیانی تەنیا ئەو کاتەی دەتوانێت بێتە ناو ئەو ناوچەیەی کارەساتی بەسەردا هاتووە کە لەوی ناوچەی کارەساتی نیشتیمانی ڕاگەیێنرابێت. +ئەمە هێشتا ڕووی نەداوە. +ئائولیا ئاریانی، وتەبێژی خاچی سووری ئیندەنووسیا وتی، "ئەم کارەساتە هێشتا لە ئاستی پارێزگا دایە." +هەرکات حکومەت بڵێت "باشە ئەمە کارەساتی نیشتیمانیە،" دەتوانین پێشوازی بکەین لە یارمەتی نێودەوڵەتی بەڵام هێشتا بارودۆخەکە وا نیە. +بە تێپەڕێنی دووەم شەو پاش بوومەلەرزە و سۆنامی هەینی لە پالو، هاوڕێ و بنەماڵەی ئەوانەی هێشتا نادیارن هیوادارن کەسانی خۆشەویستی ئەوان هەمان ئەو پەرجۆیانە بن کە وا دەکات چیرۆکە بێهیواکەی کارەساتی سروشتی قبووڵ بکرێت. +ڕۆژی شەممە، کوڕێکی منداڵ لەناو بۆری ئاوەڕۆ ڕاکێشرا دەرەوە. +ڕۆژی یەکشەممە، یارمەتیدەران ژنێکیان لەژێر بەردەشکاوەکانی بینادا دۆزییەوە کە دوو ڕۆژ لە لای تەرمی دایکی لەوێ پێوە ببوو. +گەندۆن سوباندۆنۆ، ڕاهێنەری تیمی نیشتیمانی پاراگلایدینگ، دوو پاراگلایدەرسواری بزربووی بۆ یاریەکانی ئاسیا ڕاهێنابوو کە لە سەرەتای هەر ئەم مانگەدا لە ئیندۆنیزیا کۆتایی هات. +کەسانی تر کە لە هۆتێلی رۆوا رۆوادا گیریان خواردبوو، بەڕێز مانداگی و شاگردەکانی بوون. +ئەو وتی، "من وەک کەسێکی بەئەزموون لە بواری پاراگلایدنگ دا، باری قورسی سۆزداریم خۆم هەیە." +بەڕێز گەندۆن دەگێڕێتەوە چۆن چەند کاتژمێر پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووخانی هۆتێلی ڕۆوا ڕۆوا لەناو کۆمەڵگای پاراگلایدەرسوارەکان دا، ئەو بێهیوایانە لە واتسئاپ پەیامی بۆ پێشبڕکێکارەکان ناردووە کە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی کەناردەریای لەوێ بوون. +هەڵبەت لە لای پەیامەکانی ئەو تەنیا مارکێکی خۆڵەمێشی دەردەکەوت، لەجیاتی دوو مارکی شین. +ئەو وتی، "پێم‌وایە ئەم پەیامانە وەرنەگیراون." +چەتەکان ٢٦٧٥٠ دۆلاریان کاتی پڕکردنی ئامێر ATM لە نیۆیۆرک بە تاڵان برد +بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنراو لە لایەن ئیدارەی پۆلیسی نیوپرت، ڕۆژی هەینی چەتەکان ٢٦٧٥٠ لە فەرمانبەرێکی برینک کە دزی کە خەریکی پڕکردنی ATMێک بوو لە نیوپرت لە لۆڤی. +شۆفێری سەیارە خەریکی بەتاڵکردنی ئامێری ATM بوو لە بنکەی یاری دا و بۆ دانانی پارەی زیاتر ئامادەی دەکرد، پشکنەر دەنیس مەک کارتی لەم ئاگادارییەدا نووسیویەتی. +لە هەمان کاتدا کە خەریک بووە، پیاوێکی تر "لەپشتەوەی ئەم فەرمانبەرە ڕا دەکات" و توورەکەیەک پارە کە ئامادەی ڕادەستکردن بووە بە تاڵان دەبات. +بەپێی ئەم ئاگاداریە، شایەتەکان چەند گومانلێکراویان کاتی ڕاکردن لە شوینەکە بینیوە، بەڵام پۆلیس ژمارەی وردی کەسانی تێوەگلاو لەم ڕووداوەی ڕانەگەیاندووە. +هەرکەس دەربارەی کەسایەتی ئەوان زانیاری هەیە، دەبێ پەیوەندی بکات بە ژمارە ٣٦٨٠-٢٩٢-٨٥٩ پۆلیسی نیوپۆرتەوە. +کانی وێست: ڕاپەر کە ناوی خۆی دەگۆڕێت بە یی. +کانی وێست راپەر ناوی خۆی دەگۆڕێت بە یی. +ئەو بە ڕاگەیاندنی ئەم گۆڕینە لە توویتەر ڕۆژی شەممە نووسی: "ئەو کەسەی بەفەرمی بە ناوی کانی وێست دەناسرێت". +وێستی تەمەن ٤١ ساڵان، ماوەیەکە بە ناوی یی دەناسرێت و ئەم نازناوەی وەک ئەلبۆمی هەشتەمێ خۆی هەڵبژارد کە لە مانگی جوون دا بڵاو بووەوە. +ئەم گۆڕانکاریە پێش بەشداربوونی ئەو لە پڕۆگرامی ڕاستەوخۆی شەوی شەممەیە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئەلبۆمە نوێیەکەی دا پەردەلادان بکات لە یاندی. +ئەو لەجیاتی ئاریانا گراندەی گۆرانیبێژ لەم پڕۆگرامەدا دامەرزاوە کە بە پێی وتەی بەرهەمهێنەری پڕۆگرامەکە "بە هۆی سۆزداری" بەشداربوونەکەی هەڵوەشاندۆتەوە. +لەگەڵ ئەوەی ئەم نازناوە کورتەیەکە لە ناوی پڕۆفشینانی ئەو، وێست لەوەپێش وتی ئەم وشەیە بۆ ئەو واتای ئایینی هەیە. +وێست لە گفتگۆ لەگەڵ پێشکەشکاری ڕادیۆ، بیگ بۆیدا، دەربارەی ناوی ئەلبۆمەکەی وتی، "بە بڕوای من "یی" باوترین وشەیە لە کتێبی پیرۆزدا و لە کتێبی پیرۆزدا بە واتای "تۆ"یە." +کەوایە من تۆم، من ئێمەین، ئێمەین. +لە کانیە، بە واتای تاکەکەس، بۆ تەنیا یی- تەنیا دەنگدانەوەیەکە لە باشیەکانمان، خراپیەکانمان، سەرلێشواویمان. +ئەم ئەلبۆمە زیاتر دەنگدانەوەیە لەسەر کێ بوونی ئێمە. +ئەو یەکێکە لە ڕاپەرە بەناوبانگەکان کە ناوی خۆی گۆڕیوە. +شان کۆمبز بە ناوەکانی پاف دیدی، پی. دیدی دەناسرا، بەڵام ئەمساڵ ڕایگەیاند ناوەکانی لاو و بارد لاوی پێ باشترە. +هاوکارێکی پێشوو وێست، JAY-Zیش هەندێجار بەمەودا یان بەبێ مەودا ناوی بە پیتی گەورە دەنووسێت. +ئاملۆ سەرۆک کۆماری مەکزیک ڕایگەیاند دژ بە هاوڵاتیان هێزی چەکداری بەکار ناهێنێت +ئاندرێس مانوئێل لوپز ئۆبرادۆر، سەرۆک کۆماری هەڵبژادراوی مەکزیک بە نزیکبوونەوە لە پەنجاهەمین ساڵڕۆژی سەرکوتکردنی خوێناوی قوتابیان ڕایگەیاند هەرگیز دژ بە هاووڵاتییە ئاساییەکان هێزی چەکداری بەکار ناهێنێت. +لوپز ئۆبرادۆر ڕۆژی شەممە لە تلاتەلۆلکۆ پلازا بەڵێنی دا "هارگیز بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی مەکزیک هێزی چەکداری بەکار ناهێنم. +لە ڕێکەوتی ٢ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٨ دا سەربازەکان بەرامبەر بە ڕێپێوانی ئاشتیخواز لە پلازا تەقەیان کرد و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان ئەو کاتە کوشت کە بزووتنەوەی قوتابیانی چەپڕەو لە سەرتاسەری ئەمریکای لاتین‌دا ڕیشەی دابوو. +لوپز ئۆبرادۆر بەڵێنی داوە پاڵپشتی گەنجانی مەکزیک دەکات و سوبسیدی مانگانە بدات بە ئەوانەی خەریکی خوێندن و زانکۆی حکومی زیاتر بکاتەوە. +ئەو وتوویە بێکاری و نەبوونی دەرفەت و هەلی خوێندن وا دەکات گەنجان بەرەو گرووپی تاوانکاری ڕاکێشرێن. +ئەمریکا دەبێ وەبەرهێنان بۆ زیرەکی دەستکرد دوو قات بکات. +کای-فو، وەبەرهێنەر و چالاکوانی بواری زیرەکی دستکرد کە بۆ گۆگڵ، مایکرۆسۆفت و ئەپڵ ئیشی کردووە، وت بە چالاکتربوونی چین لە بواری زیرەکی دەستکرددا، ئەمریکا دەبێ ئەو بڕەپارەیەی بۆ تۆژینەوە لەمبارەوە دەیدات دوو قات بکات. +لە بواری زیرەکی دەستکردا لە بەشە جیاوازەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆچوون دەردەکرێت، گەرچی ئەمریکا ستراتیجیەکی فەرمی گشتگیری نیە لە بواری زیرەکی دەستکرددا. +لە هەمان کات دا، چین ساڵی ڕابردوو پلانی خۆی ڕاگەیاند: ئامانج ئەمەیە تاکوو ساڵی ٢٠٣٠ ببێت بە وڵاتی ژمارە ١ لە بواری داهێنانی زیرەکی دەستکرددا. +"لی وتی، "دوو قاتکردنی بۆدجەی تۆژینەوەی زیرەکی دەستکرد دەستپێکێکی باش دەبێت، بە س��رنجدان بەوەی هەموو وڵاتەکانی تر زۆر لە ئەمریکا لەدواوەن و ئێمە چاوەڕوانی پێشکەوتنی گرنگی دواترین لە زیرەکی دەستکرددا. +لی ئەم هەفتەیە لە وتووێژ لەگەڵ سی ئێن بی سی وتی دووقاتکردنی بوودجە دەتوانێت دەفەتەکان بۆ دەستکەوتی گەورەی دواتری زیرەکی دەستکرد کە لە ئەمریکا ڕوو بدات دوو هێندە بکاتەوە. +لی کە کتێبەکەی "زلهێزەکانی زیرەکی دەستکرد: چین، سیلیکۆن ڤالی و دیسیپلینی نوێی جیهانی" ئەم مانگە لە لایەن هیۆتۆن میفلین هارکورتەوە چاپ کرا، بەڕێوەبەری گشتی سینۆڤەیشن ڤەنچەرز، لە یەکێک لە گرنگترین کۆمپانیاکانی زیرەکی دەسکرد لە چین، فەیس++، وەبەرهێنانی کردووە. +لە دەیەی ١٩٨٠ لە زانکۆی مێلۆن کارنگی، ئەو ئیشی کرد لەسەر سیستەمی زیرەکی دەستکرد کە یاریزان ئۆسلۆی ئەمریکی بە زۆرترین ڕەنکیگ بەزاند و پاشان ئەو لە بەشی تۆژینەوەی مایکرۆسۆفت بوو بە بەرپرسی جێبەجێکاری و سەرۆکی لقی چین. +لی ڕکابەرایەتی تەکنۆلۆجیای پێشووی حکومەتی ئەمریکا پشتڕاست کردۆتەوە، لەوانە کێشەی ڕۆبۆتیکی دەزگای پڕۆژەی تۆژینەوەی پێشکەوتنی داکۆکی و پرسیاری کردووە بۆ کەیسی دواتر کەی دەبێت بۆئەوەی بتوانێت یارمەتی دەستنیشانکردنی دووربینەکانی دواتر بدات. +لی وتی تۆژێرەان لە ئەمریکا زۆرجار دەبێ بەسۆزەوە ئیش بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە یارمەتی تێچوونی حکومی وەرگرن. +لی وتی، "ئەمە چین نیە پێشەنگە ئەکادیمەکان ڕاکێشێت، بەڵکوو کۆمپانیاکانن." +فەیسبوک، گۆگڵ و کۆمپانیاکانی تری تەکنۆلۆجیا لەم ساڵانەی دوایی‌دا کەسە بەچاەوەکانی زانکۆیان دامەزراندووە کە لەسەر زیرەکی دەستکرد ئیش دەکەن. +لی وتی گۆڕانکاری لە سیاسەتی کۆچیش دا دەتوانێت یارمەتی ئەمریکا بدات هەوڵی خۆی لە بواری زیرەکی دەستکرددا بەهێز بکات. +ئەو وتی، "من پێم وایە گرین کارت دەبێ ئۆتۆمات بدرێت بە کەسانێک دوکتۆرای زیرەکی دەستکردیان هەیە." +ئەنجومەنی حکومی چین پلانی پەرەپێدانی بەرەی داهاتووی بۆ زیرەکی دەستکرد لە مانگی جولای ٢٠١٧ دا بڵاو کردەوە. +لی وتی دامەزراوەی نیشتیمانی زانستیە سروشتیەکانی چین یارمەتی ماڵی دەدات بە تاکەکان لە دامەزراوەکانی زانکۆدا بە هەمان شێواز کە دامەزراوەی نیشتیمانی زانستەکان و ڕێکخراوە حکومیەکان لە ئەمریکا تۆزێک یارمەتی ماڵی حکومی دەدەن، بەڵام کوالیتی ئیشی زانکۆ لە چین بەرزترە. +سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بنکەیەکی هاوبەشی زیرەکی دەستکردی دامەزراند کە ئامانجی ئەو وەخۆگرتنی هاوبەشەکانە لە بەشەکانی پیشەسازی و زانکۆ و کۆشکی سپیش پێکهێنانی کۆمیتەی زیرەکی دەستکردی ڕاگەیاندووە. +هەر ئەم مانگەش DARPA وەبەرهێنانێکی ٢ میلیارد دۆلاری ڕاگەیاند لە داهێنانێکدا بە ناوی ئای نێکست. +سەبارەت بە NSFیش لە ئێستادا ساڵێ زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن دۆلار لە بواری تۆژینەوەی زیرەکی دەستکرد وەبەرهێنان دەکات. +هەر لە ئێستادا، یاسادانەرانی ئەمریکا کە وەشوێن دروستکردنی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی کەوتوون لە بواری زیرەکی دەستکرددا چەند مانگە هیچیان نەکردووە. +خەڵکی مەکدۆنیا بە بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم‌دا دەنگ دەدەن بە مەکە ئاخۆ ناوی وڵاتەکەیان بگۆڕدرێت یان نا +خەڵکی مەکدۆنیا ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێفراندۆم دا دەنگیان دا ئاخۆ ناوی وڵاتەکەیان بگۆڕدرێت بە "کۆماری مەکدۆنیای باکوور" یان نا، ئەو هەڵوێستەی دەتوانێت شەڕی چەند دەیە لەگەڵ یۆنان چارەسەر بکات کە بەرگری کردووە لە داواکاری ئەندامیەتی ئەوان لە یەکێتی ئەورووپا و ناتۆدا. +یۆنان، کە پارێزگایەکی هەیە بە ناوی مەکدۆنیا، بڕوای وایە ناوی دراوسێی باکووری ئەو جۆرێک داوایە لەسەر وڵاتی ئەوان و هاتنە ناوی ئەوی بۆ ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا قەدەغە کردووە. +دوو حکومەت لە مانگی جوون دا بەپێی ناوی نوێی پێشنیارکراو لەگەڵ یەک پێک هاتن، بەڵام بەرانبەرە نەتەوەپەرەستەکان دەڵێن ئەم گۆڕانکارییە دەبێت بە هۆی لاوازبوونی کەسایەتی نەتەوەیی زۆرینەی جەماوەری سلاڤی مەکدۆنیا. +سەرۆک کۆمار جیۆرجی ئیڤانۆڤ وتی لە ڕێفراندۆمەکەدا بەشدار نابێت و هێرشی بایکۆت بووە بە هۆی ئەم گومانە ئاخۆ ژمارەی بەشداربووان دەگاتە ٥٠ لەسەدی پێویست بۆ شایستەبوونی ڕێفراندۆم یان نا. +لەسەر پەڕەی ڕیفراندۆم پرسیارێکی تر بوو: "ئاخۆ ڕازی بە قبووڵکردنی ڕێکەوتننامە لەگەڵ یۆنان بۆ ئەندامیەتی ناتۆ و ئەکێتی ئەورووپا". +هاوڕایانی گۆڕینی ناو، وەک سەرۆک وەزیران زۆران زائف، دەڵێت ئەمە تێچوونێکە دانی ئەو بۆ بەدواداچوون بۆ ئەندامیەتی لە کۆمەڵەی وەک یەکێتی ئەورووپا و ناتۆ بۆ مەکدۆنیا بەبایەخە، یەکێک لەو وڵاتانەی بە ڕووخانی یۆگسڵاوی دروست بووە. +ئۆلیڤەرا گێئۆگیوسکا، تەمەن ٧٩ ساڵان، لە سکۆپیە وتی، "من ئەمڕۆ هاتووم بۆ داهاتووی وڵاتەکەم دەنگ بدەم، بۆ گەنجانی مەکدۆنیا بۆ ئەوەی بتوانن لەژێر چەتری یەکێتی ئەورووپادا سەربەستانە بژین لەبەر ئەوەی ئەمە واتا ژیانی سەلامەتتر بۆ هەمووانە." +گەرچی ئەم دەنگدانە لە ڕووی یاساوە پێویست نییە، بەڵام ژمارەیەکی پێویست لە نوێنەرانی پەرلەمان وتیان پابەند دەبن بە دەرئەنجامی دەنگدانەکە بۆ ئەوەی یەکلایی بکەنەوە. +گۆڕینی ناو زۆرینەی دوو لەسەر سێی لە پەرلەمان پێویستە. +کۆمیسیۆنی دەنگدانەکانی وڵات ڕایگەیاندووە تاکوو کاتژمێر ١ ی ئێوارە لە کێشە ڕاپۆرتێک نەدراوە. +هەڵبەت ژمارەی بەشداربووان تەنیا ١٦ لەسەد بووە، لە بەراورد لەگەڵ ٣٤ لەسەد لە دوایین دەنگدانەکان لە پەرلەمان دا کە ساڵی ٢٠١٦ بەڕێوە چوو و ٦٦ لەسەدی دەنگدەرانی تۆمار کراو دەنگی خۆیان خستبووە ناو سندووقەکەوە. +گیۆس تانۆسکی، تەمەن ٦٢ ساڵان، دەنگدەرێک لە پێتەخت، سکۆپیە، وتی، "من لەبەر منداڵەکانم و پێگەی خۆمان لە ئەورووپا هاتووم دەنگم داوە." +سەرۆک وەزیرانی مەکدۆنیا زۆران زائف، هاوسەرەکی زۆریکا و کوڕەکەی دوشکۆ لە سترۆمیکا، مەکدۆنیا، ڕۆژی ٣٠ سێپتەمبەری ٢٠١٨ دەنگی خۆیان لەم ڕیفراندۆمەدا بۆ بەرژەوەندی ناوی مەکدۆنیا خستە ناو سندووقەوە کە ڕێگە هەموار دەکات بۆ ئەندامێتی ئەم وڵاتە لە ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا. +لە بەردەمی پەرلەمان لە سکۆپیە، ڤیلادیمەر کاڤاردارکۆڤ، تەمەن ٥٤ ساڵان، خەریکی ئامادەکردنی شوێنێک بوو و لە هەمبەر خیوەتەکاندا کورسیەکانی دادەنا کە لەلایەن بایکۆتکەرانی ئەم ڕیفراندۆمەدا دانرابوو. +کاڤاردارکۆڤ وتی، "ئێمە هاوڕاین لەگەڵ ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا، بەڵام دەمانهەوێ بە شانازییەوە لەگەڵ ئەوان بین، نەک لە درگای پشتەوە." +"ئێمە وڵاتێکی هەژارین، بەڵام کەسایەتیمان هەیە. +گەر ئەوان نایانهەوێ ئێمە بە ناوی مەکدۆنیا قبووڵ بکەن، دەتوانین بڕۆین بەرەو لای چین و ڕووسیا و ببین بە ئەندامی یەکێتی یۆرۆ-ئاسیا." +سەرۆک وەزیران زائف دەڵێت ئەندامێتی لە ناتۆدا وا دەکات وەبەرهێنانی زیاتر بێتە ناو مەکدۆنیا، کە لە ئێستادا ڕێژەی بێکاری ٢٠ لەسەدی هەیە. +زائف پاش دەنگدانی خۆی وتی، "من بڕو��م وایە زۆرینەی دەنگی ڕەزایەتی دەدەن لەبەر ئەوەی زیاتر لە ٨٠ لەسەدی خەڵکی ئێمە هاوڕان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و ناتۆ." +ئەو وتی وەڵامی "بەڵێ" دەبێت بە هۆی "دەستەبەرکردنی داهاتوومان." +ڕاپرسی بڵاوکراوە لە ڕۆژی دوو شەممەدا لە لایەن ئەنیستیتۆی تۆژینەوەی سیاسی مەکدۆنیا ڕایگەیاند لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٣ لەسەدی دەنگدەران لەم دەنگدانەدا بەشدار دەبن- کەمتر لە ڕێژەی پێویست. +ڕاپرسییەکی تر لە لایەن تەلەفیزیۆنی تەلماوە گەیشتە ئەو دەرئەنجامە ٥٧ لەسەد لە وەڵامدەرەوەکان بڕیاریان وایە لە دەنگدانی ڕۆژی یەکشەممەدا بەشداری بکەن. +هەڵبەت ٧٠ لەسەدیش وتوویانە دەنگی بەڵێ دەدەن. +بۆ ئەوەی ڕێفراندۆم سەرکەوێت، دەبێ ٥٠ لەسەد لەگەڵ یەک کەس بەشدار بن. +سەرنەکەوتن لەم ڕیفراندۆمەدا وەک یەکەم زەبری جیدیە بۆ سیاسەتەکانی حکومەتی ڕۆژئاوا لە کاتی هاتنە سەر ئیش لە مانگی مەی ساڵی ڕابردووەوە. +سەیر کە: سرخیۆ ئاگۆئەرۆ یاریزانی مەنچەستەر سیتی لە هەموو هێڵی بەرگری برایتۆن تێپەڕی و گۆڵی کرد. +سرخیۆ ئاگۆئەرۆ و ڕەحیم سترلینگ لە سەرکەوتنی ٠-٢ی مەنچەستەر سیتی لە ڕۆژی شەممە لە یانەی ئیتحادی مەنچەستەر، بەریتانیا هێڵی بەرگریان لەناو برد. +ئاگۆئەرۆ بە گۆڵی خولەکی ٦٥ی خۆی ئەمەی زۆر ئاسان دەرخست. +ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینیە سەرەتا لە ناوەڕاستی زەوی دا پاسی پێدرا. +ئەو لەناو سێ بەرگریکەر برایتۆن ستارتی لێدا، پێش ئەوەی بگاتە شوێنی کراوە. +ئاگۆئەرۆ پاشان خۆی لە گەمارۆی چوار یاریزانی سەوزپۆش دا بێنی. +ئەو بەرگریکەرێکی ڕەت کرد پێش ئەوەی ئەوانەی تر ڕەت بکات و بگاتە شوێنی غەرامەی برایتۆن. +پاشان بەرەو لای چەپ پاسی دا بە سترلینگ. +هێرشبەری ئینگلیزیش بە زەبرێک لە شوێنی غەرامە تۆپەکەی داوە بە ئاگۆئەرۆ و بە قاچی چەپ تۆپەکەی نارد بۆ لای ڕاستی گۆڵچی برایتۆن، مەتیو ڕایان و ڕۆیشتە ناو دەروازەکە. +بەڕێوەبەری سیتی پەپ گوردیۆلا بە هەواڵدەرانی وت، " ئاگۆئەرۆ تووشی کێشەی قاچ بووە." +قسەمان کردووە ئەو دەبێ ٥٥،٦٠ خولەک یاری بکات. +ئەمەش ڕووی دا. +بەختەوەر بووین لەم ماوەیەدا توانی گۆڵ بکات. +بەڵام ئەمە سترلینگ بوو لەم یارییە قورس و گرانەی لیگی باڵادا بۆ "شینە ئاسمانییەکان" گۆلی یەکەمی بەدیاری هێنا. +ئەم گۆڵە لە خولەکی ٢٩ دا ڕووی دا. +ئاگۆئەرۆ لەم یارییەدا تۆپەکەی لە قووڵایی زەوی برایتۆن کەوتە دەست. +ئەو تۆپێکی قووڵی جوانی نارد بەوەر لای چەپ بۆ لەرپی سانە. +سانە بەر لە ناردن بۆ سترلینگ لە کۆڵەکە دوورتر، چەند زەبری گەیاندە تۆپەکە. +هێرشبەری شینی ئاسمانی ڕێک پێش ئەوەی تۆپەکە لە زەوی بڕواتە دەرەوە خستیە ناو دەروازە. +سیتی کاتژمێر ١٢:٥٥ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ستۆدیۆمی ڕاین-نەکار لە سینزهام، ئەڵمانیا لە ماوەی یاری بەکۆمەڵی لیگی پاڵەوانان بەرەوڕووی هۆفنهایم دەبێتەوە. +شەرزەر دەیهەوێ لە هەمان کات دا کە شانسی نیە لەگەڵ ڕۆکیزدا یاری بکات +پاش لابردنی ناسیۆناڵز لە کێبەڕکێکانی پلەی ئۆف، هۆیەک نەبوو بۆ کێبەڕکێیەکی تر. +بەڵام شەرزەری کۆڵنەدەر هیوادارە لە یاری ڕۆژی یەکشەممە لەگەل کۆلۆرادۆ ڕۆکیزدا سەرکەوتوو بێت، بەڵام تەنیا ئەو کاتەی گەر دەرفەتی پلەی ئۆف هەبێت بۆ ڕۆکیز کە یارییەک زیاتری هەیە لە لۆس ئانجلیس دۆجرز لە NL. +ڕۆکیز ڕۆژی هەینی پێگەیەکی لاوازی بە سەرکەوتنی ٥-٢لە هەمبەر ناسیۆناڵزدا بۆ خۆی بەدەست هێنا، بەڵام هێشتا خەریکی یەکلاییکردنەوەی ناوی بەشی یەکەم�� خۆیانن. +"گەرچی ئێمە بۆ هیچ یاری دەکەین، بەڵام لانیکەم دەتوانین هەوڵی خۆمان بدەین لەسەر ئەو زانستەی جەوی ناو دەنڤەر لەگەڵ جەماوەرەکەی و تیمی بەرامبەر لەوانەیە بەرزترین ئاستی یاری خۆی لە ماوەی ئەم وەرزەدا پێشکەش دەکات. +بۆچی لە وەها بارودخێک دا نەمهەوێ کێبەڕکێ بکەم؟ +ناسیۆناڵز هێشتا دەبێ بۆ ڕۆژی یەکەشەممە دەستپێکەر ڕابگەیێنێت، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان پێیان‌خۆشە شەرزەر لەم بارودۆخەدا دەستپێکەر بێت. +شەرزەر، کە سی و چوارەمین دەستپێکی خۆی دەبێت، ڕۆژی پێنجشەممە هاویشتێکی دەبێت وەک یاریزانی جێگر و ڕۆژی یەکشەممە بە شێوەی ئاسایی پەچە لێدەدات. +ئەم یاریزانە دەست ڕاستەی واشنگتۆنی ٧-١٨ یە بە ٢.٥٣ ERA و ٣٠٠ جار لە یاری دەرکراە لە ٢٢٠ ٢/٣ خولی یاری لەم وەرزەدا. +ترەمپ لە وێست ڤیرجینیا کۆبوونەوە بەڕێوە دەبات +سەرۆک کۆمار کاتی قسەکردن دەبارەی گرنگی بەشداریکردنی کۆمایخوازەکان لە دەنگدانەکانی ناوەڕاستی وەرزدا، ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە بارودۆخی پاڵێوراوی ناسێنراوی ئەو بۆ دادگای باڵا، برت کاڤانا کرد. +ئەو وتی، "هەموو ئەو شتانەی کردوومانە لە مانگی نۆڤەمبەردا مەترسیدارە. +هەتاکوو گرنگترین دەنگدانەکان لە ژیانمان دا پێنج هەفتە ماوە. +ئەمە یەکێکە لەو هەرە گەورەکان- من خۆم پاڵێوراو نیم بەڵام لەڕاستی‌دا پاڵێوراوم هەبۆیە دەڕۆمە هەموو شوێنێک و بۆ پاڵێوراوی نایاب و هەرەباش بەرەنگاری دەکەم." +ترەمپ وتیشی، "ئەم گرووپە دیموکراتە سامناکە توندوتیژە دەبینن، ئەوە دەیبینن خەریکە ڕوودەدات. +ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی هەرچۆنێک بێ هێز و دەسەڵات بەدەست بێنەوە، ئەم خوێڕێتییە، ئەم چەپەڵییە کە سەیری دەکەن. +ئەوان بەلایانەوە گرنگ نیە چی زیانی پێدەگات، دەبێ کێ وەلا نێن، تەنیا شت دەیانهەوێ دەسەڵات و زاڵبوونە، بەڵام ئێمە ئەمانە نادەین بە ئەوان." +ئەو وتی دیمۆکراتەکان ئەرکی سەرەکییان ئەمەیە "خۆڕاگر بن و کێشە و لەمپەڕ دروست بکەن." +لە هەمان کات دا دیمۆکراتەکانی "تووڕە، خۆویست و پیس و دۆرزن" بانگ دەکرد وتی، "لە چوار ڕۆژی کۆتاییدا ئەمە دەبینن." +ئەو ئاماژەی بە ناوی سێناتۆری دیمۆکرات دایان فین ئێشتاین کرد لە کۆمیتەی دادوەری سێنا کە دەنگی ئامادەبووان بەرز بۆوە. +"وەڵامەکەییتان لەیادە؟ +تۆ ئەم دۆکیۆمنتەت بڵاو کردەوە +ئۆف، چی. +نا، نا، من چاوەڕێ بووم -زۆر زمانێکی خراپ و ناخۆش بوو- خراپترین زمانی لەش کە تاکوو ئێستا بینیومە." +پارتی کرێکار ئیتر شوێنی ڕوانگە جیاوازەکان نیە. +لەوێ تووڕە دەبن لەو کەسانەی ڕاوبۆچوونیان دەردەبڕن. +کاتێک چالاکوانانی مۆمنتوم لە پارتی ناوچەیی دەنگیان دا بە من، ڕەخنەیان لێگرتم، زۆر سەیر نەبوو. +هیچ نەبێ، من دوایین پەرلەمانتاری پارتی کرێکارم کە بە هۆی دەربڕینی ڕاوبۆچوونمان پێمان بوترێت ئیتر شوێنی ئێمە ئێرە نیە. +هاوکاری پەرلەمانی من جۆوان ڕایانیش کردەوەیەکی لەم شێوەیەی تاقی کردەوە، لەبەرئەوەی سوور بوو لەسەر شەڕ لەگەڵ جوولەکەدا. +سەبارەت بە من، بابەتی سانسۆڕ ڕەخنەی لە من گرت بۆچی لەگەڵ جەرمی کۆربین‌دا ڕێک ناکەوم. +لە بابەتی وەک گرنگی سیاسەتی بەرپرسانەی ئابووری، ئاسایشی نیشتیمانی، ئەورووپا بە تانە و تەشەرەوە هەر ئەو بابەتانەی جەرمی لەسەر ئەوان لەگەڵ سەرکردانی پێشوودا کێشەی هەبوو. +لە ئاگاداری دانیشتنی ڕۆژی هەینی پارتی کرێکاری نۆسینگنگهام ئێست دا هاتووە "دەمانهەوێ دانیشتنەکان گشتگیر و بەبەرهەم بن". +لە زۆربەی ئەم هەشت ساڵەی نوێنەری پەرلەمانی ناوچەیی پارتی کرێکار بووم، دانیشتنەکانی GCی شەوانی هەینی یەکسەر هەر وا بووە. +بەداخەوە ئەمڕۆ شێوازی دەربڕینی زۆربەری دانیشتنەکان وا نیە و بەڵێنی سیاسەتی "دڵۆڤانانە و نەرم و هێمن" لەمێژە لەبیر کراوە، گەر هەر دەستی پێکردبێت. +ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت ڕوانگە جیاوازەکان لە پارتی کرێکاردا قبووڵ ناکرێن و هەر بۆچوونێک بەم پێیە دادوەری دەکرێت ئاخۆ سەرکردەکانی پارتی بەدڵیانە یان نا. +ئەمە کەمێک پاش ئەوە دەستی پێکرد جەرمی بە سەرکردەی پارتی هەڵبژێردرا، لەبەر ئەوەی ئەو هاوکارانەی لەوەپێش پێم وابوو لەگەڵ ئەوان دا ڕوانگەی سیاسی هاوبەشم هەیە، دەستیان کرد بە چاوەڕوانیکردن لە من بۆ هەڵگەڕانەوەی تەواو و بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتانەی بە هیچ شێوەیەک هاوڕا نەبووم لەگەڵیان- چ سەبارەت بە پرسی ئاسایشی نیشتیمانی و چ تاکە بازاڕی یەکێتی ئەورووپا. +هەرکات بەئاشکرایی قسە دەکەم و گرنگیش نیە باسی بکەم- گەڕێک لە ئازار لە سۆشال مێدیکان دەکەوێتە ڕێ کە داوای بڕیارنەدانی دووبارە، ئیدانەکردنی سیاستە ناوەندیەکان دەکات و بە من دەڵێت نابێ لە پارتی کرێکاردا بم. +ئەمە هەر ئەزموونی من نیە. +لەڕاستی‌دا دەزانم لە هەندێک لە هاوکارەکانم بەختم زیاتر بووە، لەبەر ئەوەی ئەو ڕاوبۆچوونانەی دەربارەی من بڵاو دەبێتەوە زۆربەیان سیاسین. +ڕێز دەگرم لە ئاکاری پڕۆفشیناڵ و ورەی بەرزی ئەو دەستە لە هاوکارەکانم کە هەموو ڕۆژێ بەرەوڕووی شەپۆلی خراپ مامەڵەکردنی سێکسی دەبنەوە بەڵام هەر بەردەوام دەبن. +یەکێک لە بێهیواترین لایەنەکانی ئەم خولە لە سیاسەت ئەمەیە، چۆن ئاستی خراپ مامەڵەکردن ئاسایی بوەتەوە. +جەرمی کۆربین هەفتەی ڕابردوو وتی پارتی کرێکار دەبێ کلتووری ڕێپێدراو پەروەردە بکات. +ڕاستی ئەمەیە ئێمە ئیتر شوێنی بوونی ڕوانگە جیاوازەکان نین و لەگەڵ هەر داواکارییەک "نەبوونی متمانە" یان گۆڕینی یاساکانی هەڵبژاردن، ئەم پارتە لاوازتر دەکات. +لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئامۆژگاری زۆرم پێکراوە کە سەرم داخەم و زۆر قسە نەکەم و دواتر بۆ منیش "بارودۆخ باشتر دەبێت". +بەڵام ئەمە ئەو شتە نیە من لەبەر ئەو هاتبمە ناو سیاستەوە. +کاتێک تەمەنم ٣٢ ساڵ بووم وەک قوتابی هاتمە ناو پارتی کرێکار کە بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی تاچەر بوو وای کردبوو قوتابخانەی گشتگیری من لێک هەڵوەشێتەوە، من وەشوێن ئەمە کەوتووم خزمەتگوزاری گشتی باشتر لەبەردەست بێت بۆ ئەوانەی پێداویستیان پێی زیاترە- چ وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوچەیی و چ وەک وەزیری حکومەت. +هەرگیز سیاسەتی خۆم نەشاردۆتەوە، هەر وەک ئەم دوایین دەنگدانە. +کەس لە نۆسینگهام ئێست بە هیچ شێوەیەک دەربارەی پێگەی سیاسی و بوارەکانی ڕێکنەکەوتنی من لەگەڵ سەرکردەکانی ئێستادا سەری لێنەشێواوە. +بەو کەسانەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ ئەم پێشنیارە هاوڕا بوون تەنیا شت دەتوانم بیڵێم ئەمەیە کاتێک ئەمریکا بەرەوە برگزیت دەیکێڵێت، بنەماڵەکان، بیزنسەکان و خزمەتگوزاری گشتی ئێمە زیانیان بەردەکەوێت، من تێناگەم بۆ دەبێ کات و وزەی خۆم بۆ بەئەمەگیی سەرکردەی پارتی کرێکار بەفیڕۆ بدەم. +بەڵام پەیامی سەرەکی من نۆ نۆسینگهام مۆمنتوم نیە، بەڵکوو بۆ دەنگدەرانی منە، چ لایەنگرانی پارتی کرێکار و چ ئەوانی تر: ئێوە هۆی شانازین بۆ من و بەڵێن بێ هەرچەندەش هەڕەشەم لێبکرێت بۆ هەڵنەبژاردن یان ڕێکەوتنی سیاسی ��ووبارە واز ناهێنم لەو هەڵوێستانەی کە بڕوام وایە بۆ بەرژەوەندی ئێوەیە. +کریس لەسلی پارلەمانتاری پەرلەمانی نۆسینگهام ئێستە +ئیر ٣٨ - ١٧ مەلرۆس: ئیر بەبێ دۆڕاندن گەیشتە لووتکە. +دوو هێرشی درەنگ لەوانە بوو دەرئەنجامی کۆتایی بە جۆرێک بگۆڕێت، بەڵام گومان نیە ئیتر شایستەی سەرکەوتن بوو لەم یاریە زۆر ورووژێنەری ئەمڕۆی تەنت پرمیرشیپدا. +ئەوان ئێستا لە سەر سەرەوەی لووتکەن، تەنیا تیم بەبێ دۆڕاندن لەناو دە تیمی دا. +لە کۆتایی دا، ئەمە باشترین بەرگری ئەوان بوو، بە ڕادەی پێویست بەکارهێنانی باشتری دەرفەتەکان کە بووە هۆی سەرکەوتنی خانەخوێ و ڕاهێنەر پیتەر مۆرچی حەقی خۆیەتی خۆشحاڵ بێت. +ئەو وتی، "ئێمە هەتاکوو ئێرە لە یارییەکانمان دا تاقی کراوینەتەوە و هەتا ئێستا نەماندۆڕاندووە، هەربۆیە دەبێ خۆشحاڵ بین." +ڕۆبین کریستی یاریزانی مەلرۆس وتی: "پیرۆزی ئیر بێت، ئەوان لە ئێمە باشتر دەرفەتەکانیان بەکار هێنا." +گۆڵی خاوەن سێ خاڵی گرانت ئەندرسۆن لە خولەکی ١٤ دا لە لایەن فریزەر کلیمۆ دەوری گێڕا و ئیری خستە پێشەوە، بەڵام کارتێکی زەردی هەبوو بۆ کاپتانی سکۆتلەند ڕۆری هیوز، بەرەڵڵاکراو بۆ یاریکردن لەگەڵ واریۆرس، ئیزنی دا بە مەلرۆس هەلەکە بەکار بێنێت و جاسۆن باگۆت سێ خاڵی بەبێ هەوڵی گەڕانەوەی بەدەست هێنا. +کلیمۆ خاڵی ئیری بە پیناڵتی زیاتر کرد، پێش ئەوەی هاف تایم کۆتایی پێبێت، جووڵەیەکی تاکەکەسی دەست پێکرد بۆ ئەوەی دەرئەنجامەکە ببێت بە ٥-١٧ بۆ ئیر لە کۆتایی نیوەدا. +بەڵام مەلرۆس نیوەی دووەمی باش دەست پێکرد و هەوڵی پاتریک ئەندرسۆن، کە لە لایەن باگۆتوە دوبارە دەستی پێکردەوە، مەودای خاڵەکانی گەیاندە پێنج. +پاشان وەستانێکی دوورودرێژ بەبۆنەی برینداربوونی توندی روارد نات کە بە هەڵگرەی فریاکەوتن بردرا دەرەوە و بە دەستپێکردنەوەی دووبارە، ئیر بە زەبری ستافۆرد مەک دواڵ کە لە لایەن کلیمۆوە دەست پێکرابوو وەپێش کەوت. +کاپتانی ئەو کاتەی ئیر بلیر مەکفەرسۆن کارتی زەردی پێدرا و دوبارە مەلرۆس بە یەک کەس زیاتر زەبرێکی بەبێ دەستپێکردنەوەی دووبارەی لە لایەن برۆس کالڤینەوە بەدەست هێنا کە لە کۆتایی ماوەیەکی گوشاری تونددا بوو. +هەڵبەت تیمی خانەخوێ دوبارە وەپێش کەوت و کاتێک ستروام هاچینسۆن بە هۆی تەکڵی بەبێ تۆپی کلیمۆ کارتی زەردی بەدەست هێنا، مەک فەرسۆن لە هێڵی پیناڵتی لە پشتەوەی گرووپی یاریزانەکان دا توانی تاچ دوان بەدەست بێنێت. +کلیمۆ پێچەوانەی لێ‌دا، هەروەک تەقریبەن لە دەستپێکردنەوەی دوبارەدا ئەمەی کرد، پاش ئەوەی کایل ڕۆو زەبرەکەی لەناو شوێنی دەیڤید ئارمسترانگ کۆ کردەوە و باکی گۆشە، گەرگۆر هێنری بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی تیمی خانەخوێ ناردەوە. +ئەستێرەی ستیک گێم بەنیازە بێتە ناو ئیشێکی نوێ لە پیشەسازی ڕێستورانت دا +فۆرد کیرنان، ئەستێرەی زنجیرەی ستیک گێم، سوورە بێتە ناو پیشەزی میوانداریکردن پاش ئەوەی دەرکەوت ئەو وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیای خاوەن مۆڵەتی ڕێستورانت ڕاگەیێنراوە. +ئەم یاریزانە تەمەن ٥٦ ساڵانە لەم زنجیرە دراما بەناوبانگەی بی بی سیدا ڕۆڵی جەک جارڤیس دەگێڕێت و لەگەڵ هاوکاری یاریزانی کۆمیدی کۆنی خۆیدا گرەگ هەمفیل ئەوەی نووسیوە و یاری دەکات. +ئەم دووانە ڕایانگەیاندووە وەرزی نۆهەمی ئەم زنجیرەیە وەک دوایین وەرزی ئەو دەبێت و وادیارە کیرنان بۆ ژیان پاش کریک لەنگ پلانی داڕژتووە. +بەپێی لیستەی فەرمی تۆمارکردن�� ئەو دەرهێنەری ئادریفتمۆرن لیمیتیدە. +ئەم ئەکتەرە دەربارەی هێڵی چیرۆکەکەدا ڕاوبۆچوونی دەرنەبڕی، بەڵام سەرچاوەیەک بە سکۆتیشی سانۆ وتووە کینان بەنیازە بێتە ناو "بیزنسی پەرەسەندووی ڕیستورانت"ی گلاسکۆو. +"دەریا ئی ئێمەیە": بۆلیڤیا وڵاتێکە دەستی بە دەریا ڕاناگات و هیوادارە داداگا ئاراستەی ئەقیانووسی هێمن دوبارە بکاتەوە. +مەلەوانەکانی دەورووبەری پۆرتاڵی دەریاوانانی دەریایی ڕازاوە بە بایەوان لە لاپاز. +بینا حکومییەکان ئاڵای شینی ئەقیانووسیان هەڵداوە. +بنکەکانی هێزی دەریایی لە دەریای تیتی کاکاوە تاکوو ئامازۆن بەم دروشمە ڕازاونەتەوە: "دەریا لەڕووی یاساوە هی ئێمەیە. +"هەستاندنەوەی ئەو ئەرکی ئێمەیە." +لە سەرتاسەری وڵاتی داگیراو بە ویشکایی بۆلیڤیا، بیرەوەی شکستهێنان لە شەڕی خوێناوی لە سەدەی ١٩ بۆ چیلی لەسەر هێڵی کەناردەریا هەر زیندووە و بە هەمان ڕێژەش داخی جارێکی تری لێخوڕێنی کەشتی و پاپۆڕ لە ئەقیانووسی هێمن. +ئەم هیوایانە ڕەنگە ئێستا لە بەرزترین ئاست دا بێت لە ماوەی ئەم دەیانەدا، لەبەر ئەوەی بۆلیڤیا چاوەڕێی بڕێاری دادگای نێوان نێودەوڵەتی دادگایە لە ڕێکەوتی ١ی ئۆکتۆبەر و پاش پێجن ساڵ پرس‌وڕا. +ڕۆبێرتۆکالزادیلا، دیپلۆماتی بۆلیڤیایی، وتی، "بۆلیڤیا بڕیاری خۆی داوە، ورەی یەکگرتوو و هێنی هەیە و هەڵبەت بە ڕوانگەیەکی باش چاوەڕێی دەرئەنجامە. +زۆربەی خەڵکی بۆلیڤیا ڕاگەیاندنی بڕیاری ICJ دەکەن لەڕێگەی شاشە گەورەکانەوە لە سەرتاسەری بۆلیڤیا و هیوادارن دادگای لاهە بە قازانجی بۆلیڤیا بڕیار دەربکات کە پاش چەند دەیە گفتگۆێ بەگوڕوتین- چیلی ناچار بێت بۆ پێبەخشینی زاڵبوون بەسەر ئاراستەیەک بەسەر دریا بۆ بۆلیڤیا گفتوگۆ بکات. +ئەڤۆ مۆرالس، سەرۆک کۆماری کاریزماتیکی خۆجێیی بۆلیڤیاش- کە ساڵی داهاتوو لە ڕکابەتەتیەکی ورووژێنەردا بۆ هەڵبژاردنی دوبارە بەشداری دەکات - هیوای زۆری هەیە بە بڕیاری ڕۆژی دووشەممە. +ئەو لە کۆتایی ئۆگۆست دا بە پێداگری ڕایگەیاند، "ئێمە زۆر نزیکن لە گەڕانەوە بۆ ئەقیانووسی ئازاد." +بەڵام هەندێ لە لێکۆڵەرەوەکان بڕوایان وایە ئەگەری کەم هەیە دادگا بۆ بەرژەوەندی بۆلیڤیا بڕیار بدات و گەر ئەمە بکات گۆڕانکاریەکی کەم ڕوودەدات. +بەشی UNی دانیشتووی هۆڵەندا دەسەڵاتی ئەوەیان نیە وڵاتی چیلی ببخەشن و ڕایگەیاندووە دەرئەنجامی گفتوگۆ شاراوەکان دیاری ناکات. +باز زەراتە، پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتی چیلی، وتی، بڕیاری ICJ تەنیا شەش مانگ پاش گوێگرتن دوایین وتەکان دەرکراوە کە دەریدەخات ئەم کەیسە "ئاڵۆز نەبووە." +وە بەپێچەوانەی داوای بۆلیڤیا، چوار ساڵی ڕابردووە لەوانەیە کەیسەکەی خستبێتە دواوە. +زەراتە وتی، "پرسی دەستڕاگەیشتن بە دەریا لەلایەن حکومەتی هەنووکەیی بۆلیڤیاوە بە هەڕەشە بووە. +ئەو دەڵێت، ئەدەبیاتی دوژمنکارانەی مۆرالس هەر چەشنە نیازپاکی چیلی کە ماوەتەوە لاواز کردووە. +بۆلیڤیا و چیلی لە قۆناغێک دا لە گفتوگۆ بەردەوام دەبن، بەڵام پاش ئەم بەدواداچوونی گفتگۆکان زۆر دژوار دەبێت. +ئەم دوو وڵاتە لە ساڵی ١٩٦٢ باڵوێزیان نەگۆڕیوەتەوە. +سەرۆککۆماری پێشووی بۆلیڤیا، ئەدواردۆ رۆدریگز ڤەلتزە، کە نوێنەری ئەم وڵاتەیە لە لاهە ئەم بۆچوونەی ڕەت کردۆتەوە کە بڕیاردانی دادگا نائاسایانە خێرا بووە. +ئەو وتی، "ڕۆژی دووشەممە بۆ بۆلیڤیا "دەرفەتێکی بێ هاوتا دەبێت بۆئەوەی لەگەڵ چیلی دا سەردەمێکی نویی پەیوەندیەکان دەست پێبکات" و دەرفەتێکە بۆ ئەوەی "کۆتاییەک بێت لەسەر ١٣٩ ساڵ ناڕەزایەتی لەگەڵ بەرژەوەندی هاوبەش." +کالازادیلا ئەو بۆچوونەشی ڕەت کردۆتەوە مۆرالس- کە هێشتا یەکێکە لەو سەرۆک کۆمارانەی کۆماری ئەمریکای لاتین کە زۆرترین لایەنگری هەیە- پرسی دەریایی وەک پاڵپشتی ڕامیاری بەکار دێنێت. +ئەو وتیشی، "بۆلیڤیا هەرگیز واز لە مافی خۆی باهێنێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئەقایانووسی هێمن." +"ئەم بڕیارە دەرفەتێکە تێبگەین دەبێ بەسەر ڕابردوودا زاڵ بین." +کۆریای باکوور دەڵێت لێستاندنەوەی چەکی ئەتۆمی ڕوونادات مەگەر ئەوەی بتوانێت متمانە بە ئەمریکا بکات +وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، ڕی یۆنگ هۆ، دەڵێت نەتەوەکەی هەرگیز سەرەتا چەکی ناوکی خۆی وەلا نانێت گەر نەتوانێت متمانە بە ئەمریکا بکات. +ڕی ڕۆژی شەممە لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوە نەتەوەکان دا قسەی کرد. +داوای لە ئەمریکا کرد ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکات لە ماوەی دانیشتنەکانی کەسانی باڵا لە سەنگاپوور لە نێوان سەرکردەکانی دوو لایەن دا ڕێکەوتنیان لەسەر کراوە. +قسەکانی ئەو کاتێک دێنە ئاراوە کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپەئۆ، وادیارە لە سەرەتای دەسپێکی دوبارەی دیپلۆماسی ناوەکی‌دا بەرەوڕووی کەند و کۆسپ بۆتەوە سێ مانگ پاش دانیشتنی سەنگاپوور لەگەڵ سەرکردەکانی کۆریای باکوور، جیم ئۆن. +ڕی دەڵێت ئەمە "خەیاڵی خاو"ە بەردەوامبوونی ئابلۆقە و پەڵپ و بیانووی ئەمریکا بۆ دەرکردنی ئاگاداری کۆتایی شەڕی کۆریای باکوور وا دەکات کۆریای باکوور چۆک دادات. +واشنگتۆن وریایە ئەم ئاگادارییە دەرنەکات بەبێ ئەوەی پیۆنگ یانگ سەرەتا هەوڵی نەمانی چەکی دیاریکراو جێبەجێ بکات. +هەم کیم و هەم سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، خوازیاری دانیشتنی دووەمن. +هەڵبەت ڕەشبینی بەفراوان هەیە پیۆنگیانگ بۆ لێخۆشبوون لە جبەخانەیەک کە ڕەنگە وەک تەنیا ڕێگەی گرەنتی ئاسایشی خۆی دەزانێت جیدی بێت. +پەمپەئۆ بەنیازە مانگی داهاتوو بڕوات بۆ پیۆنگ‌یانگ بۆ ئەوەی ئامادەکاریەکانی دووەمین دانیشتنی کیم-ترەمپ بکات. +پێشانگە فاشنەکانی پاریس نیشانەی نوێترین مۆدەکانە لە بەکارهێنانی کڵاوی گەورە بۆ هاتنەناو بازاڕەکانی ستریت نزیک لە تۆ +گەر دەتهەوێ بە تاقمی کڵاوەکانت کڵاو زیاد کەن یان بەر لە خۆر بگرن، کەوایە چاوەڕێ مەکە. +دیزاینەران، ڤاڵینتینیۆ و تۆم براون، پەردەلادانی کرد لە کۆمەڵیک سەرپۆشی نائاساییی سەری بۆ تاقمی SS١٩ی خۆیان لە پێشانگەی فاشندا کە لە ستایلی دیاریکراو لە هەفتەی مۆدی پاریسی سەرسام کرد. +ئینستاگرامیان پڕ کرد لە کڵاوی زۆر کارپێنەکراوی هاوینی ئەمساڵ و ئەم دیزاینەرانە بەرهەمە سەرسووڕێنەرەکانیان هێنا سەر شانۆی پیشانگەی مۆد. +بەرهەمی پێشکەشکراو لەلایەن ڤالنتینۆوە کلاوێکی بێجی باڵادارە کە لێوارێکی پانی وەک پەڕی ڕازاوەی هەیە کە سەری مۆدێلەکان دادەپۆشێت. +دیزاینەکانی تر بریتی بوون لە شووتی گەوهەری، کڵاوێکی سیحر و جادوو و تەنانەت ئاناناس- بەڵام دیزانی ئەوان بۆ گەرمکردنی سەری تۆ نیە. +تۆم براون هەروەها تاقمێک دەمامکی سەیر و سەمەرەی دیزاین کردووە- کە بۆ هاڵۆڤینیش بەوەختە. +زۆربەی ئەم دەمامکە ڕەنگاوڕەنگانە قەراغەکەیان دووردراوە و زۆرتر شێوی هانیبال لەکتەرە تاکوو دیزاینەرە پلە یەکەکان. +یەکێک لەوان شێوەی دەمامکی مەلەوانی دەدا لەگەڵ بۆری هەناسەدان و چاویلکە، کەچی یەکێکی تریان دەتگوت دۆ��درمەی ڕۆحەتی تواوەیە. +گەر وەشوێن ئەم پیشانگە گەورەیەی جلوبەرگ بکەویت، زۆر بەختەوەریت. +چاودێرانی مۆد پێشبینی دەکەن ئەم کڵاو گەورانە دەتوانن بێنە ناو بازاڕە بەناوبانگەکانی فرۆشتنی شوێنی تۆش. +ئەم کڵاو گەورانە لە "لابۆما" نموونەیان وەرگرتووە، کلاوی پووش بە لێوارێک بە پانایی دوو فووت کە زۆرکەس لە ڕیحاناوە تاکوو ڕاتاجاکۆفسکی بەم کڵاوانەوە بینراون. +ئەم براندە بەناوبانگە کە پێشکەشکاری ئەم کڵاو کارپێنەکراوە لە سۆشاڵ مێدیاکان دا بڵاو کراوە بەرهەمێکی گەورەی تری هێنا سەر شاشەی مۆدەوە- جانتای پووشی کەناردەریا کە تاڕادەیەک بەقەدەر ئەو مۆدێلەیە جلوبەرگی مەلەی کردۆتە بەر و ئەوی هەڵگرتووە. +ئەم جانتا پڕتەقاڵیە کاڵە لە ڕیشاڵی ڕافیا کە قەرەغەکەشی ڕیشالی ڕافیایە و لە سەرەوەی دەسکێکی چەرمی سپی، بەشی بەرچاوی تاقیمی SS١٩ی لاڤیرا جاکۆمۆ لە هەفتەی مۆدی پاریس بوو. +دیزاینەری مۆدی کەسە ناودارەکان، لوک ئارمیتاج، بە FEMAILی وت: "چاوەڕوانم کلآوە گەورەکان و جانتاکانی کەنار دەریا تاکوو هاوینی داهاتوو بێنە ناو بازاڕە بەناوبانگەکان – لەبەر ئەوەی دیزاینەر ئەوەندە کاریگەری گرنگی هەبووە کە بن گوێخستنی داواکاری بۆ جلوبەرگی زۆر گەورە قورس و گرانە." +جان ئێدوارد کارامەیی زمان بۆ هاوڵاتیە جیهانیەکان پێویستە +قوتابخانە سەربەخۆکانی سکۆتلەند پێشینەی قازانجە ئەکادیمیەکان دەپارێزن و ئەمە لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە کۆمەڵێکی تر لە دەرئەنجامی ترووسکەدار تاقیکردنەوەکان بەردەوام بووە، کە تەنیا لەگەڵ سەرکەوتنی تاک و کۆ لە کێبەڕکێکانی وەرزش، هونەر، مووزیک و چالاکی تری کۆمەڵایەتیدا بەهێز بەرز بۆتەوە. +بە هەبوونی زیاتر لە ٣٠٠٠٠ قوتابی لە سەرتاسەری سکۆتلەند، ئەم قوتابخانانە، کە لە لایەن ئەنجومەنی قوتابخانە سەربەخۆکانی سکۆتلەند(SCIS)ەوە نوێنەرایەتی دەکرێن،هەوڵ دەدەن باشترین ئاستی خزمەتگوزاری پێشکەشی قوتابیان و باوان بکەن. +ئامانجی قوتابخانە سەربەخۆکان ئامادەکردنی زانستی قوتابیەکانی خۆیانە بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن لە ئاستی زانکۆدا، ئیشی هەڵبژێردراوی ئەوان و پێگەی ئەوان وەک هاووڵاتی جیهانی. +وەک بەشی ڕاهێنان کە دەتوانێت پلانی ڕاهێنانی تایبەتی داڕێژێت و جێبەجێ بکات، زمانە مۆدێرنەکان وەک وانەیەکی خوازراوی هەڵبژێردراو لە قوتابخانەکان دا ماوەتەوە. +نەلسۆن ماندیلا وتی: "گەر لەگەڵ کەسێک بەو زمانی لێی تێدەگات قسە بکەیت، قسەکانت دەڕواتە ناو مێشکی. +گەر بە زمانی خۆی قسەی لەگەڵ بکەیت، دەڕواتە ناو دڵی." +ئەمە وەبیرهێنەرەوەیەکی بەهێزە بۆئەوەی ئێمە دەمانهەوێ پەیوەندی و متمانەی دوولایەنە لەگەڵ خەڵکی وڵاتانی تردا بەدی بێنین تەنیا ناتوانین پشت بە ئینگلیزی ببەستین. +لە دوایین دەرئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی ئەمساڵ دەتوانین بزانین زمانەکانی سەرەوەی خشتە زۆرترین ڕێژەی دەرچوون لە قوتابخانە سەربەخۆکان دا بەدەست هێناوە. +بەگشتی ٦٨ لەسەدی ئەو قوتابیانەی زمانی بیانیان هەبووە خاڵی سەرووی Aیان بەدەست هێناوە. +ئەم داتایانە کە لە ٧٤ قوتابخانەی ئەندامی SCIS کۆ کرابۆوە دەریخست ٧٢ لەسەدی قوتابیان خاڵی سەرووی Aیان لە زمانی مانداریندا بەدەست هێناوە، کەچی ئەم ڕێژەیە بۆ زمانی ئەڵمانی ٧٢ لەسەد، بۆ زمانی فەڕەنسی ٦٩ لەسەد و بۆ زمانی ئیسپانی ٦٣ لەسەد بوو. +ئەمە دەریدەخات قوتابخانە سەربەخۆکانی سکۆتلەند لە زمانی بیانی وەک کارامەیی پێویست پاڵپش��ی دەکەن و منداڵان و هەرزەکاران لە داهاتوودا بێگومان پێویستیان پێی دەبێت. +ئەمڕۆکە زمانەکان، وەک وانەی هەڵبژاردە، لە دۆخێکی هاوشێوە لەگەڵ وانەکانی STEM (زانست، تەکنۆلۆجیا، ئەندازیاری و بیرکاری) لە بەرنامەی وانەی قوتابخانە سەربەخۆکان و بنکەکانی تردان. +تۆژێنەوەیەکی جێبەجێکراو لە لایەن کۆمیسیۆنی کارامەیی و دامەزاراندنی بەریتانیا لە ساكی ٢١٠٤ دا ڕوونی کردەوە لەناو ئەو هۆیانەی خاوەنکار داوای ئەو کەسانەی لە ئیش دەگەڕێن بۆ دامەزراندن قبووڵ ناکات، ١٧ لەسەد پەیوەست بووە بە نەبوونی شارەزایی زمان. +کەوایە لەجاران زیاتر، شارەزایی زمان بۆ ئامادەکردنی گەنجان بۆ ئیشەکانی داهاتوو دەکڕیت بە ناچاری. +بەو پێیە لە داهاتوودا دەرفەتی ئیشی زیاتر بۆ زمان پێویست دەکات، ئەم کارامەییە لە دونیای جیهانیکراودا پێویستە. +جیا لەو ئیشەی تاک بۆخۆی هەڵدەبژێرێت، گەر زمانێکی دووەم فێر بووبێت، لە داهاتوودا قازانجێکی ڕاستەقینەی هەتاهەتایی دەبێت بە هەبوونی ئەم کارامەیی و شارەزاییە. +هێزی بەدیهێنانی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسانی بینانیدا ئۆتۆمات بە کەسێکی فرە زمانە لە کێبەڕکێ دا دەباتە پێشەوە. +بەپێی ڕاپرسییەک لە لایەن YouGov لە زیاتر لە ٤٠٠٠ بەتەمەنی ئینگلیزی ساڵی ٢٠١٣، ٧٥لە سەدیان نەیاندەتوانی بۆ وتووێژێک بە زمانی بیانی قسە بکەن و زمانی فەڕەنسی تەنیا زمان بوو کە وێژەرانی ئەو دوو ژمارەیی بوون، واتا ١٥ لەسەد. +بۆیە ئەمڕۆکە وەبەرهێنان بۆ ڕاهێنانی زمانی منداڵان گرنگە. +زانینی چەند زمان، بەتایبەتی زمانی ئەو وڵاتانەی لە بواری پەرەسەندن دان، بە منداڵەکان شانسی زیاتر دەدات بۆ دۆزینەوەی ئیشی باش و گونجاو. +لە سکۆتلەند، هەر قوتابخانەیەک بۆ ڕاهێنانی زمانی جیاواز پێشکەش دەکات. +هەندێک قوتابخانە تەرکیزیان کردووە سەر زمانی مۆدێڕنتر، کەچی قوتابخانەکانی تر ئەو زمانانە فێر دەکەن کە بۆ بەریتانیا لە ساڵەکانی پاش٢٠٢٠ گرنگ دەبن، لەوانە ماندارین یان ژاپۆنی. +منداڵەکەت هەر هۆگریەکی هەبێت، هەردەم هەندێک زمان هەیە لە قوتابخانە ڕاستەوخۆ لەناو ئەوان دا هەڵبژێرێت و مامۆستاکانیش لەو زمانەدا پسپۆڕ و شارەزان. +قوتابخانە سەربەخۆکانی سکۆتلەند تەرخان کراون بۆ دابینکردنی شوێنی ڕاهێنان کە منداڵەکان ئامادە بکات و ئەوان تەیار بکات بەو کارامەیی بۆ سەرکەوتن پێویستیانە، هەرچیەک داهاتوو پێویستی پێی بێت. +لەم خولەدا ئەم بابەتە ڕەت ناکرێتەوە کە لە شوێنێکی بیزنسی جیهانی دا، زمانەکان بۆ داهاتووی وڵات گرنگی تایبەتیان هەیە کەوایە ئەم بابەتە دەبێ لە ڕاهێنان دا نموودی هەبێت. +لەڕاستی دا، زمانە ئەمڕۆییەکان دەبێ وەک "کارامەیی پەیوەندی نێودەوڵەتی" بێنە ئەژمار. +قوتابخانە ڕاستەوخۆکان بەردەوام دەبن بۆ پێشکەشکردنی ئەم مافی هەڵبژاردنە، جۆراوجۆری و خاڵەکان بۆ گەنجانی سکۆتلەند. +دەبێ زۆر بەباشی بیکەین. +جان ئەدوارد بەڕێوەری ئەنجومەنی قوتابخانە سەربەخۆکانی سکۆتلەندە. +لەبرۆن ڕۆژی یەکشەممە لە یەکەم یاری بۆ لیکرز لە سان دیگۆ، بەشدار دەبێت +بۆ لایەنگران چاوەڕوانی ئیتر کۆتایی هاتووە و ئەوان چاویان بە لەبرۆن جیمز دەکەوێت لە یەکەمین دەستپێکی دا بۆ لۆس ئانجلێس لیکرز. +لوک والتۆن، ڕاهێنەری لیکرز، ڕایگەیاندووە جیمز لە کێبەڕکێی کردنەوەی پێش‌وەرزی یەکشەممەد ا لە بەرامبەر دەنڤەر ناگتس لە سەن دیاگۆ یاری دەکات. +هەڵبەت هێستا دەربارەی خولەکی بەشداریکردنی ئەو بڕیار نەدراوە. +والتۆن بە ماڵپەڕی فەرمی لیکرزی وتووە "کاتی بەشداربوونی کەمتر لە یەک و کەمتر لە ٤٨ خولەک دەبێت. +ڕاپۆرتدەری لیکرز، مایک ترودل، تویتی کردووە لەوانەیە جیمز کاتێکی کەم یاری بکات. +پاش مەشقی سەرەتای هەفتە، پرسیار کرا لە جیمز بۆ شەش یاری پێش‌وەرز پلانی چیە. +ئەو وتی، "من لە، قۆناغە لە خولێکی پیشەیی یاری خۆم بۆ بەدەستهێنانی ئامادەبوون یاری پێش وەرزم پێویست نیە." +پڕۆپاگەندەی دەنگدانی ترەمپ لە وێست ڤیرجینیا، کەناڵی یوتیووب +سەرۆک کۆمار دۆناڵد ترەمپ لە ویلینگ، وێست ڤیریجینا کۆمەڵێک هەڵمەتی لە پڕۆپاگەندەیی دەست پێکرد. +ئەمە یەکەم بەرنامەیە لە پێنج بەرنامە کە پلانی بۆ داڕژتراوە بۆهەفتەی داهاتوو، وەک وەستان لە شوێنە هاوبیرەکان لەوانە تەنسی و می سی سی پی. +ترەمپ بە وەستاندنی پشتڕاستکردنەوەی دەنگ بۆ بژاردەکەی بۆ شوێنی بەتاڵ لە دادگای باڵا، بەنیازە بۆ دەنگدانەکانی ناوەڕاستی وەرزی داهاتوو پاڵپشتی بەدەست بێنێت لەبەر ئەوەی کۆماریخوازەکان خوازیاری کەوتنەبەردەمی مەترسی نەمانی کۆنگرەن پاش دەنگدان لە مانگی نۆڤەمبەردا. +کۆبوونەوەی ترەمپ لە وێست ڤیرجینیا ئەمشەو کاتژمێر چەندە و چۆن ئۆنلاین سەیری بکەیت؟ +کۆبوونەوەی ترەمپ لە ویلینگ، وێست ڤیرجینیا بۆ کاتژمێر ٧ی ئێوارە ئەمشەو، شەممە، ٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ پلانی بۆ داڕێژراوە. +دەتوانیت کۆبوونەوەی وێست ڤیرجینیای ترەمپ ئۆنلاین لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاستەوخۆی یوتیووبەوە سەیر بکەیت. +ترەمپ لەوانەیە دەربارەی گوێگرتنی دادگا بۆ پاڵێوراوی دادگای باڵا برت کاڤانادا قسە دەکات، کە بەبۆنەی تۆمەتی کردەوەی نەگونجاوی سێکسی کێشەی زۆر دروست بووە و بەو شێوەی چاوەڕوان دەکرا، دەنگدانی پشتڕاستکردنەوەی بۆ ماوەی یەک هەفتە تاکوو کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی ئێف بی ئای خستۆتە دواوە. +بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوە بەگوڕوتینە ئەمەیە یارمەتی کۆماریخوازەکان دەدات بۆ دەنگدانەکانی نزیک لە نۆڤەمبەردا تۆزێک هێز بگرن. +کەوایە بەپێی گێڕانەوەی ڕۆیتەرز، هەڵمەتی پڕۆپاگەندەی ترەمپ ڕایگەیاندووە ئەم پێنج کۆبوونەوەیە لە هەفتەی داهاتوودا بە ئامانجی "زیاترکردنی وزەی خۆبەخش و لایەنگرەکانە کەچی کۆماریخوازەکان هەوڵ دەدەن ئەو زۆرینەی لە سێنا و پارڵەمان هەیانە، بیپارێزن و زیادی بکەن." +وتەبێژێکی هەڵمەتی دەنگدانەکانی ترەمپ کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت بە ڕۆیتەرزی وت، "کۆنتڕۆڵکردنی کۆنگرە ئەوەندە بۆ پلانی ئیشی ئەو گرنگە کە لە وەرزی قەرەباڵغی پڕوپاگەندەی دەنگدانەکان دا گەشت دەکات بۆ هەرچەند ویلایەت کە بکرێت." +بەپێی وسێت ویرجینیا مەترۆ نیوز، کۆبوونەوەی ئەمشەو کە بۆ ستۆدیۆمی وەسبانکۆ ئارێنا پلان دانراوە،، دەکرێ هەندێک پاڵپشتیکەری لە "ئۆهایۆ و پەنسیلڤانیاوە و لەخۆگرتنی هەواڵ لە مێدیاکانی پیتسبۆرگی بەدواوە بێت." +ڕۆژی شەممە دووەمجار دەبێت لە مانگی ڕابردوو دا ترەمپ هاتۆتە ڤیرجینیا، ئەو ویلایەتی لە دەنگدانی ٢٠١٦ دا، بە جیاوازی ٤٠ لەسەدی سەرکەوت. +ترەمپ هەوڵ دەدات یارمەتی پاڵێوراوی کۆماریخوازی سێنا بدات لە وێست ڤیرجینیا، پاتریک موریسی کە لە ڕاپرسییەکان دا وەدوا کەوتووە. +بەپێی ڕۆیتەرز، سایمۆن هێدەر، تۆێژەری زانستی ڕامیاری لە زانکۆی وێست ڤیرجینیا، وتی، "ئەمە نیشانەیەکی باش نیە بۆ موریسی کە سەرۆک کۆمار دەبێ بێت بۆ ئەوەی ئەو لە ڕاپرسییەکان دا بباتە سەرەوە." +ڕایدەر کاپی ٢٠١٨: ئەمریکا بۆ بەرەنگاری ئامادەیی خۆی پیشان دا بۆ ئەوەی هیواکان پێش کێبەڕکێی تاکەکەسی یەکشەممە زیندوو بهێڵێتەوە +پاش جارێک یاری یەک کەسی، کێبەڕکێی چوار کەسی کە ڕۆژی شەممە پاشنیوەڕۆ جێبەجێ کرا هەمان شت بوو ئەم ڕایدەر کاپە پێویستی پێبوو. +بەندۆڵ لە بادانەوەی بڕی بزوێن چەمکێکی وەرزشی تەواو داهێنەرانەیە بەڵام شتێکە وەرزشوانەکان بڕوای ڕاستەقینەیان پێیەتی و لەم ڕاکابەریتیانەدا زیاتر لە جاران ئەم بڕوایەیان هەیە. +ئێستا ڕاوبۆچوونیان ئەمەیە ئەم بڕی بزوێنە لەکوێیە؟ +جۆردەن سپیت کاتی پیاسەکردنی ڕۆژانە وتی، "ئەوان بە شەش خاڵ لەپێش بوون و ئێستا چوار خاڵ، کەوایە بە بۆچوونی من ئەمە تۆزێک بڕی بزوێنە." +هەڵبەت ئەورووپا بارودۆخی باشترە، چوار خاڵ لەپێشە و لە یاریدا دوازدە خاڵی هەیە. +وەک سپیت دەڵێت ئەمریکیەکان هەست دەکەن ئەوان بەختێکی وایان نیە و هۆی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی هان بدرێن، بەتایبەتی وەک سپیت و جاستین تۆماس کە هەمووی ئەو ڕۆژە بەیەکەوە یارییان کرد و هەرکامیان لە چوار خاڵ سێ خاڵیان بەدەست هێنا. +سپیت لە شوێنی دەستپێکەوە تاکوو کونەکان زۆر باش جووڵاوەتەوە و بووە بە نموونەیەک. +ئەو هات و هاوارە ناو قورگی خۆشی بە بەردەوامبوونی دەور هەڵگرتنی ئەو بەرزتر بۆوە، بە ناردنی تۆپەکە بۆ کونێکی گرنگ کێبەڕکێی چوارەمی یەکسان کرد کاتێک کە تۆماس پاش دوو کۆرس دوو خاڵ لەدواوە بوون. +ئەو تۆپەی ئەو خستییە ناو کونەکە و خاڵی ١٥ی بەدواوە بوو بۆ سەرکەوتنی ئەوان، ئاوا کە دەڵێت بڕوای وایە تیمی ئەمریکا هێشتا لە دەور دەرنەکراوە. +سپیت وتی، " دەبێ بەڕاستی قووڵ بڕوانیت و خەمی یاری خۆت نەبێت." +ئەمە هەموو ئەو شتەیە بۆ ئەم یاریزانانە ماوەتەوە. +کون بۆ بەدەستهێنانی هێما و نیشان. +تەنیا یاریزان کە لە دوو ڕۆژی پێشوودا توانیویانە لە سپیت و تۆماس خاڵی زیاتر بەدەست بێنن فرانچسکۆ مولیناری و تۆمی فلیتوودن، چیرۆکی بێ مشتومڕی ڕایدەر کاپ. +کەپڵی سەیر و سەمەرە و شایانی پەرەستنی ئەورووپا لە چوارچواریان بەدەست هێنا و نابێ هیچ هەڵەیەک بکەن. +"مۆلیوود" تەنیا دوو کەس بوون، لە پاش نیوەڕۆی شەممەدا هیچ شووت پارێکیان نەبوو، هەڵبەت شەممە بەیانی، هەینی پاشنیوەڕۆ و هەینی بەیانیش شووت پاریان نەبووە. +ئەم خاڵە و شێوازێک کە وزەی ئەوان وێدەچێت لە جەماوەری بەجۆشەوە دەدرێت و وەردەگیرێتەوە دەستبەر دەکات ئەوان ئەو یاریزانانەن ڕۆژی یەکشممە دەیبەنەوە و هیچ یاریزانێکی بەناوبانگتر لە فیتوود یان من مۆلیناری نابێت سەرکەوتنێکی شاراوەی ئەورووپی هاوکات لەگەڵ ئاوابوونی خۆر لە لاگۆڵف ناسیۆناڵ دەستەبەر بکات. +ئەگەر دەکرێ هەردوو هاوکات لە دوو کونی جیاوازدا. +هەڵبەت قسەکردن لەسەر شانازی بۆ ئەورووپییەکان هێشتا زووە. +بوبا واتسۆن و وێب سیمپسۆن دەستبەجێ بەسەر سرخیو گارسیادا، پاڵەوانی کێبەڕکێی چوارتۆپی بەیانی، سەرکەوتن کاتێک لەگەڵ ئالێکس نۆرۆندا بوون بە هاوتیم. +زەبرێکی پار و دەبڵ لە نۆ خاڵی یەکەم دا ئەم دوو ئیسانیایی و سویدییەی گەیاندە کونێک، هەرگیز تەنانەت لە دەرەوەی ئەویش نزیک نەبوونەوە. +هەڵبەت ڕۆژی یەکشەممە کەس نیە لە ڕۆیشتنەدەر لە کونەکەدا یارمەتیتان بدات. +سەیرکردنی چوارتۆپ و چوار کەس لە نزیکەوە بە هۆی کارلێکردن لە نێوان تیمی دوو کەسیدا، ئەو ئامۆژگاریانەی دەیکەن، ئەو ئامۆژگاریانەی نایکەن و جۆرێک لە ستراتیجی لەوانەیە ل�� چرکەیەک دا بگۆڕدرێت زۆر ورووژێنەرە. +ئەورووپا هەتا ئێرە وەک باشترین تیم یاری کردووە و بۆ دوایین ڕۆژ بە مەودایەکی زۆر لەپێشە، بەڵام ئەم یارییە چوارکەسییە دەریخست تیمی ئەمریکا ئەوەندە بوێرە شەڕ بکات و هەندێک، بەتایبەتی ستەیتساید، گومانیان لەسەر ئەوە هەبوو. +ئەورووپا بە ئاکامی ٦-١٠ لە ڕۆژی کۆتایی ڕایدەر کاپدا وەپێش کەوت +ئەورووپا پێشەنگی باشی دەبێت لە ڕۆژی کۆتایی ڕایدەر کاپ پاش ئەوەی لە کێبەڕکێی چوارتۆپ و چوارکەسی ڕۆژی شەممە بە ئاکامی ٦-١٠ لە ئەمریکا وەپێش کەوت. +تیمی دوو کەسی بەوزەی، تۆمی فلیتوود و فانچسکۆ مۆلینتاری، بە دوو بردنەوە لە تایگەر وودز وەپێش کەوتن کە لاگۆڵف ناسیۆناڵ هەوڵی دەدا چوار خاڵ بەدەست بێنێت. +هاوتیمە ئەورووپییەکەی تۆماس بیۆرن، هەوڵی دەدا ئەو کاپە بپارێزێت دوو ساڵ لەوەپێش لە هازلتین ددۆڕاندبوویان، زاڵ بەسەر لایەنی ئەمریکی بە زەبری تێبینینەکراو لە کێبەڕکێی چوارتۆپ دا و ئەم زنجیرەیەی ١-٣ بردەوە. +ئەمریکا لە یاری چوارکەسی دا خۆڕاگری زیاتری هەبوو و دوو یاری بردەوە، بەڵام نەیانتوانی نەدۆڕێنن. +تیمی جیم فورکی هەشت خاڵ لە ١٢ یاری تاکی یەکشەممەی پێویست بوو بۆ ئەوەی سەرکەوتنەکە بپارێزێت. +فلیتوود یەکەم تازەکاری ئەورووپیە لەسەر یەک چوار خاڵی بەدەست هێناوە کەچی ئەو و مۆلیناری ناوی 'مۆلیوود"یان لێنرا پاش ئەوەی کۆتایی هەفتەیەکی زۆر باشیان تێپەڕاند و دووەم کەپڵن چوار خاڵیان لە چوار یاری سەرەتایی خۆیان دا لە مێژووی ڕایدەر کاپ بەدەست هێناوە. +ئەوان پاش بەزاندنی وودز و پاتریک ڕید لە یاری چوار تۆپ بە شێوەیەکی نایاب شێوازی خۆیان گۆڕی بۆ ئەوەی پێکهاتەی کەم کاریگەری وودز و ڕوخساری تازەکاری ئەمریکی، برایسۆن دەشامبو، بە ئاکامی باشتری ٤&٥ ببەزێنن. +وودز کە لە دوو کێبەڕکێی ڕۆژی شەممەدا بە گێڕەگێڕ بردیە سەرەوە جارجارە هەندێک نیشانەی لە کارامەیی خۆی دەردەخست بەڵام ئێستا ئەو ١٩ یاری لە ٢٩ یاری خۆی لە چوارتۆپ و چوارکەسی دا دۆڕاندووە و حەوت کێبەڕکێی تێپەڕ کردووە. +جاستین ڕۆز، کە بەیانی کێبەڕکێی چوار تۆپ پشوودانی هەبوو، پاش گەڕانەوە لەگەڵ ستنسۆن لە چوارکەسی دا یاری کرد بۆ ئەوەی داستین جانسۆن ببەزێنن و برۆکس وۆکا بە ١&٢ ببەزێنن کە لە پۆلێنی جیهانی دا یەکەم و سێهەمن. +هەڵبەت ئەورووپا هەموو ئەو سەرکەوتنانەی لەم ڕۆژە خۆشەدا لەگەڵ شنەبا لە باشووری ڕۆژئاوای پاریس بەدەست نەهێنا. +جۆردەن سپیت کە سێ جار براوەی سەرەکی بووە و جاستین تۆماس بە دوو خاڵ لە ڕۆژی شەممەدا بوون بە پێوەری ئەمریکیەکان. +ئەوان سەرکەوتنێکی بوێرانەی ١&٢ لە هەمبەر جان ڕام و یان پۆلتەری ئیسپانی لە چوار تۆپ دا بەدەست هێنا و دواتر پۆلتەر و ڕۆی مکلرۆییان ٤&٣ لە چوار کەسی دا بەزاند پاش ئەوەی دوو کونی سەرەتاییان دۆڕاندبوو. +تەنیا دووجار لە مێژووی ڕایدەر کاپ تیمێک لە دۆڕاندنی چوارخاڵ دا گەڕاوەتەوە و ڕۆیشتۆتە تاکە یارییەکان، گەرچی تیمی فورکی کە پێشەنگە بۆ بەدەستهێنانی کاپ دەبێ بەرابەری بکات. +هەڵبەت پاش دوو ڕۆژ کە بوو بە باشترین تیمی دووەم، دژە هێرشێک لە ڕۆژی یەکشەممەدا وادیارە بۆ ئەوان بەدوورە لە چاوەڕوانی. +کۆریای باکوور دەڵێت "بەهیچ شێوەیەک" یەکلایەنە و بەبێ متمانە بۆ نەمانی چەکی ناوکی هەوڵ نادات +وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕۆژی شەممە لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا وتی بەردەوامبوونی ئابلۆقەکان بووەتە هۆی قووڵتربوونی نە��وونی متمانەی وڵاتەکەی بە ئەمریکا و ئەم وڵاتە بە هیچ شێوەیەک چەکی ناوکی خۆی یەک لایەنە لەم بارودۆخەدا لەکیس نادات. +ڕی یۆنگ بۆ نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە کۆبوونەوەی گشتی دا وتی کۆریای باکوور لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا "هەڵوێستی بەرچاوی بەپێی نیازپاکی" ئەنجام داوە، لەوانە وەستاندنی تاقیکردنەوەی ناوکی و ڕۆکێت، لابردنی شوێنی تاقیکردنەوەی ناوکی و پابەندبوون بە بڵاونەکردنەوەی چەک و تەکەنۆلۆجیای ناوکی. +ئەو وتی، "بەڵام ئێمە لە لایەن ئەمریکاوە هیچ وەڵامێکمان پێنەدراوەتەوە." +"بەبێ هیچ متمانەیەک بە ئەمریکا، هیچ متمانەیەک نابێت بۆ ئاسایشی نیشتیمانی ئێمە و لە وەها بارودۆخێک دا بە هیچ شێوەیەک یەکلایەنە خۆمان بێ‌چەک ناکەین. +کەچی ڕی ناڕەزایەتیە ناسراوەکانی کۆریای باکووری دژ بە خۆڕاگەی واشنگتۆن لە هەمبەر ستراتیجی "قۆناغی"دا بۆ غەیری ناوکیکردن دووپاتە کردەوە کە بەپێی ئەوە کۆریای باکوور بە هەڵێنانەوەی هەنگاوی قۆناغ بە قۆناغ خەڵاتی پێدەدرێت، ئاگاداری ئەو لەم ڕۆوە گرنگ بوو کە غەیری ناوکیکردنی یەکلایەنەی بە مەحاڵ نەدەزانی لەبەر ئەوەی پیۆنگ‌یانگ لە ڕابردووش دا وای کردووە. +ڕی ئاماژەی کرد بە ئاگاداری هاوبەشی کیم جۆنگ یۆن و دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم دیداری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەل سەرکردەی کۆریای باکوور لە ماوەی مێژوودا کە لە ١٢ی جون لە سینگاپوور ڕووی دا، کە لەودا کیم بەڵێنی دا ئیش بکات بۆ "غەیری ناوکیکردنی نیودوورگەی کۆریا" و ترەمپ بەڵێنی دا ئاسایشی کۆریای باکوور دەستبەر دەکات. +کۆریای باکوور خەریکی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆتایی شەڕی ١٩٥٠-٥٣ی کۆریایە، بەڵام ئەمریکا وتوویەتی پیۆنگ‌یانگ دەبێ سەرەتا چەکی ناوکی وەلا نێت. +واشنگتۆن لە هەمبەر داواکاری بۆ کەمکردنەوەی ئابلۆقە نێودەوڵەتییەکانیش دژ بە کۆریای باکوور بەرنگاری کردووە. +ڕی وتی، "ئەمریکا پێداگری دەکات لەسەر "سەرەتا غەیری ناوەکیکردن" و ئاستی زەخت و گوشار بە ئابلۆقەی بەزۆری و ناچاری زیاتر دەکات و تەنانەت هاوڕا نیە لەگەڵ"ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕ". +"ئەم تێگەیشتنە کە ئابلۆقەکان چۆکمان پێدادەدەن، خەیاڵی ئەو کەسانەیە ئێمە ناناسن. +بەڵام کێشە ئەمەیە بەردەوامبوونی ئابلۆقەکان دەبێتە هۆی قووڵتربوونی بێ متمانەیی ئێمە." +ڕی ئاماژەی نەکرد بە پلانەکان بۆ دووەمین دانیشتنی سەرکردەکان لە نێوان کیم و ترەمپدا کە سەرکردەی ئەمریکا لە سەرەتای هەفتەدا لە ڕێکخراوە یەکگرتووەکان باسی کرد. +لەجیاتی، وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە سێ دیداری کیم و سەرکردەی کۆریای باشوور موون جائە-ئین کرد لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا وتیشی: "گەر لایەنی ئەم پرسەی غەیری‌ناوەکیکردن لەجیاتی ئەمریکا کۆریای باشوور بایە، غەیری ناوەکیکردنی دوورگەی کۆریا نەدەگەیشتە ئەم کەندوکۆسپە. +لەگەڵ ئەوەش دا، شێوازی قسەکردنی ڕی سەبارەت بە پارەکە زۆر گۆڕدرابوو، کاتێک لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا وتی ئامانج و پێکانی وڵاتی سەرەکی ئەمریکا بە ڕۆکێتی کۆریای باکوور لێنەبوردراوە پاش ئەوەی "بەڕێز شەیتان سەرۆک کۆمار" تەرمپ نازناوی "پیاوی ڕۆکێتی" دابوو لە ئەرکی سەرەکی خۆکوژیدا. +ئەمساڵ لە رێکخراوەی نەتەوەکان دا، ترەمپ کە پارەکە هەڕەشەی کربوو کۆریای باکوور "بەگشتی لەناو دەبات"، ڕێزی گرت لە کیم کە بوێرانە هەندێک هەنگاوی هەڵێناوەتەوە بۆ نەمانی چەک، بەڵام وتی هێتا زۆر ئیش ماوە و دەبێ ئابلۆقەکان هەر ببن هەتا ئەو کاتەی کۆریای باکوور غەیری ناوەکی دەبێت. +ڕۆژی چوارشەممە، ترەمپ وتی خشتەی کات نیە بۆ ئەمە و وتی "ئەمە لەوانەیە دوو ساڵ، سێ ساڵ یان پێنج ساڵ بخایەنێت- کە گرنگ نیە." +چین و ڕوسیا ڕایانگەیاند ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ بە بۆنەی ئەو هەنگاوانەی پیۆنگ یانگ هەڵیهێناوەتەوە هەندێک خاڵ بدات. +بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپەئۆ لە ڕۆژی پێنجشەممە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا وتی: "جێبەجێکردنی ئابلۆقەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بەتوندی و بەبێ وەستان جێبەجێ بکرێت هەتا ئەو کاتەی دەزانین غەیری ناوەکیکردن بەتەواوتی، بڕاوە و پشتڕاستکراوە جێبەجێ بووە." +ئەنجومەنی ئاسایش بەگشتی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە دژ بە کۆریای باکوور ئابلۆقەی داناوە بۆ ئەوەی هەوڵێک بێت بۆ بلۆکەکردنی دابینکردنی دارایی پیۆنگ‌یانگ بۆ پلانەکانی ناوەکی و ڕۆکێتی بالستیک. +پۆمپەئۆ لە دوورەوەی دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دیاری کرد لەگەڵ ڕی دا و پاشان وتی مانگی داهاتوو دوبارە دەڕواتەوە بۆ پیۆنگ‌یانگ بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ دووەمین دانیشتنی سەرکردەکان. +پۆمپەئۆ ئەمساڵ سێ جار ڕۆیشتۆتە کۆریای باکوور، بەڵام دوایین گەشتی ئەو دەرئەنجامی باشی نەبوو. +ئەو لە مانگی جوولای لە پیۆنگ‌یانگ ڕۆیی کەچی وتی پێشکەوتن دەست کەوتووە، بەڵام چەند کاتژمێر دواتر کۆریای باکوور تۆمەتی لەو دا کە "داوای وەک ڕێگر"ی هەبووە. +کۆریای باکوور هەر لەم مانگەدا لەگەڵ موودا لە دانیشتنێک پابەند بوو شوێنێکی ڕۆکێت و هەروەها کۆمەڵەی ناوکی لادەبات ئەگەر ئەمریکا "هەوڵی بەرامبەر" بدات. +ئەو وتی کیم پێی وتووە مەبەستی لە "هەوڵی بەرامبەر" دەستبەرکردنی ئەمنییە کە ترەمپ لە سینگاپوور بەڵینی داوە و جووڵە بەرەوە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ واشنگتۆن. +قوتابیانی هاروارد بۆ هەبوونی پشوودانی پێویست وانەیەکیان تێپەڕاند +وانەیەکی نوێ لە زانکۆ هاروارد هەموو قوتابیانی ڕێنمایی دەکات بۆ خەوی زیاتر، بۆ ئەوەی هەوڵێک بێت بۆ بەرەنگاری لەگەڵ کلتووری ڕوو لە گەشەی بە باشترزانینی وانەخوێندن لە شەودا لەرێگەی خواردنی کافایینەوە. +تۆژینەوەیەکی زانکۆ گەیشتە ئەم دەرئەنجامە قوتابیانی زانکۆ یەکەمی جیهان زۆرجار سەبارەت بە یاسای سەرەتایی چاودێریکردن لە خۆیان زانیاری پێویستیان نیە. +چارلز زیسلەر، مامۆستای پزیشکی خەو لە زانکۆ پزیشکی هاروارد و پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی ئافرەتانی بریگام، ئەم وانەیەی داڕژتووە و بڕوای وایە یەکەم لە جۆری خۆی دا ئەمریکایە. +ئەو پاش ئەوە بۆ ئەم وانەیە هان درا کە گفتەگۆیەکی هەبوو دەربارەی کاریگەری ئاڵۆزی خەو لەسەر فێربوون. +"پاش کۆتایی گفتوگۆ، کچێک هاتە لام و وتی: بۆچی ئێستا ئەوانە بە من دەڵێی، لە ساڵی کۆتایی زانکۆدا؟ +ئەو وتی هەرگیز کەس دەربارەی گرنگی خەو هیچی بەو نەوتووە- کە بە لامەوە سەیر بوو،" ئەو ئەم تێلێگرافەی وت. +ئەم وانەیە کە ئەمساڵەکە بۆ یەکەمجار پێشکەش دەکرێت، بۆ قوتابیان ڕوون دەکاتەوە چۆن ڕاهاتن بە خەوی باش و خۆش یارمەتی کرداری خوێندن و وەرزشی ئەوان دەدات و تەندروستی گشتی ئەوانیش باشتر دەکات. +پاول باریرا، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆ پزیشکی هاروارد و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خزمەتگوزاری تەندروستی زانکۆ، وتی زانکۆ بڕیاری داوە ئەم وانەیە پاش ئەوە پێشکەش بکات کە زانیویەتی قوتابیان لە ماو��ی هەفتەدا کێشەی جیدی خەویان هەیە. +ئەم وانەیە کە یەک کاتژمێرەیە بریتیە لە کۆمەڵێک مەشق و ڕاهێنانی کارلێکردن. +لە بەشێک دا وێنەیەک لە ژووری بەشی ناوخۆیی قوتابی هەیە کە لەودا قوتابیان کرتە دەکەنە سەر پیاڵەی قاوە، پەردە، پێڵاوی وەرزشی و کتێب بۆ ئەوەی پێیان بوترێت کارگەری کافایین و تیشک چیە و کردای وەرزشی چۆن لەژێر کاریگەری کێشەی خەو گرنگی پلانی جێگیر و نەگۆڕ بۆ خەو چیە. +لە بەشێکی تردا بە بەشداربووان دەوترێت کێشەی خەوی درێژخایەن چۆن دەتوانێت مەترسی هێرشی دڵ، جەڵتەی مێشک، خەمۆکی و شێرپەنجە زیاد بکات. +پاشان نەخشەیەک لە دەوروبەری زانکۆ لەگەڵ بژاردەی کارلێکردن، بەشداربووان هان دەدات دەربارەی پلانی ڕۆژانەی خۆیان دا بیر بکەنەوە. +"ئێمە دەزانین ئەمە دەستبەجێ کردەوەی قوتابیان ناگۆڕێت. +پڕۆفیسۆر سایزلەر وتی بەڵام بروامان وایە بۆیان هەیە بزانن- بە هەمان ڕێژە تۆ بۆت هەیە بزانیت جگەرەکێشان لەسەر تەندروستیت چەندە کاریگەرە،". +ئەو وتی کلتووری شانازیکردن بە "بێداری لە شەودا" هێشتاش هەر هەیە و وتیشی تەکنۆلۆجیای نوێی و گوشاری زۆر لەسەر قوتابیان واتا ئاڵۆزی خەو کێشەیەکی ڕوو لە گەشەیە. +ئەو وتی دڵنیابوونەوە لەوەی بەڕادەی پێویست و خەوی باشت هەبێت دەبێ "چەکی شاراوەی" قوتابیان بێت بۆ بەرەنگاری لەگەڵ گوشاری دەروونی، ماندوویەتی و دڵەکوتەدا- تەنانەت بۆ بەرگری لە قەڵەوی، لەبەر ئەوەی ئاڵۆزی خەو مێشک بە برسێتی دەهێڵێتەوە و وا دەکات ئەوان بەردەوام برسی بن. +ڕیمۆند سۆ، قوتابی تەمەن ١٩ ساڵان خەڵکی کالیفۆرنیا کە بایالۆجی کیمیا و فیزیا دەخوێنێت، یارمەتی پڕۆفیسۆری سایزلەری داوە لە دیزانی ئەم وانەیەدا پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو لە یەکەم ساڵی هاتنە ناو هاروارد لە یەکێک لە پۆلەکانی ئەودا بەشدار بوو. +ئەو وتی ئەم کۆرسەی چاوی ئەوی کردەوە و هانی دا بۆ وانەیەک بۆ زانکۆ بەگشتی هەوڵ بدات. +ئەو هیوادارە هەنگاوی دواتر ئەمە بێت داوا بکرێت لە هەموو قوتابیانی خوێندنی تەواوکەر کۆرسێکی لەم شێوەیە بەر لە هاتن بۆ ئەم زانکۆیە تێپەڕێنن. +پڕۆفیسۆر سایزلەر ئامۆژگاری دەکات قوتابیان دەبێ بۆ ڕۆیشتن بۆناو قەرەوێڵە، وەک کاتی لەخەوهەستان، کاتژمێرێک دیاری بکەن و ئاگاداری زیانی "تیشکی شین" ببنەوە کە لە شاشە ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان و تیشکی ئیل دی دێتە دەرەوە و دەتوانێت ڕیتمی شەوانەڕۆژیت تێک بدات و ببێتە هۆی کێشەی خەو بۆ تۆ. +لیڤینگستۆن ٠-١ ڕانجێر: گۆڵی مەنگا بووە هۆی دۆڕاندنی یاریزانانی جەرارد +ڕانجێر لە دەرەوەی ماڵەوە هەڵگری شکستێکی تر بوو لەو شوێنەی زەبری دۆلی مەنگا دۆڕاندنێکی تری بە دەرئەنجامی ٠-١ی بۆ تیمی هەڵوەشاوەی ستیڤن جەرارد لە هەمبەر لیڤینگستۆندا هێنا ئاراوە. +تیمی ئایبەراکس پاش یەکەم سەرکەوتنی خۆی پاش بردنەوەی ١-٤ لە مانگی فێبریوەری لە هەمبەر سەنت جانسۆن دا بوو، بەڵام تیمی گەری هۆڵت دووەمین شکستی بەسەر جەرارد لە ١٨ یاری داسەپاند و ئەم بەڕێوەبەرەی هەشت خاڵ لە لەسەرەوەی دانیشتوو لاد برۆکس پرۆمیرشیپ، هارتس، خستە دواوە. +مەنگا حەوت خولەک پێش کۆتایی نیوەی یەکەم زەبریکی وەشاند و یاریزانەکانی ڕانجێر کە گوڕوتینیان نەبوو هەر نەیانتوانی لە یەکسانکردن نزیک ببنەوە. +کەچی ڕانجێر دابەزی بۆ پێگەی شەشەم، لیڤینگستۆن هاتە پلەی سێهەم و تەنیا بەهۆی جیاوازی گۆڵ کەوتە دوای هیربرنیان. +هەڵبەت لەوانەیە کێشەکان بۆ ڕانجێر زۆرتریش بێت پاش ئە��ەی کالۆم سپەنس، دادوەری هێڵ، پاش بەیەکاماڵین بە شتێک کە ڕوون و ئاشکرا لەلایەن تیمی میوانەوە هاوێژرا سەری و چارەسەری بۆ کرا. +جەرارد سەبارەت بە یاری لەگەڵ ئیردا کە سەرکەوتن و ڕۆیشتنەسەرەوەی بەدواوە بوو بۆ ناوەڕاستی وەرزی کاپی بەتفرد هەشت گۆڕانکاری جێبەجێ کرد. +لەلایەکی ترەوە، هۆڵت بەبێ گۆڕێنی هەمان ١١ یاریزانی لیڤی ناردە ناو یاری کە هەفتەی پێشوو لە هارتس خاڵێکی بەدەست هێنابوو و بەدڵنیاییەوە ڕازی بوو لەنەکە پێکهاتەی هەماهەنگی ئەو چۆن یاریزانەکانی لایەنی بەرامبەری گردەنشین کردبوو. +ڕانجێر ڕەنگە خاوەنیەتی زیاتر بووبێت بەڵام لیڤینگستۆن باشتری توانی کات بەکار بێنێت لە کاتی خاوەنیەتی تۆپەکە دا. +ئەوان دەبوو لە هەمانی خولەکی دووەمەوە گۆڵیان کردبا کاتێک یەکەم زەبری مەنگا وای کرد سکۆت پیتمەن بکەوێتە بەردەمی دەروازەی ئالێن مەک گەرگۆروە بەڵام ئەم هافیەکە دەرفەتێکی نایابی لەکیس دا. +پاشان هاویشتنی ئازادی کیگان جیکۆبس گەیشتە قووڵایی کریگ هاڵکەت، بەڵام جووتەکەی ئەو لە هێڵی بەرگری ئالێن لیگتۆدا تۆپەکەی بە مەوداوە خستە پشتەوەی دەروازە. +ڕانجێر یارییەکەی کۆنتڕۆڵ کرت بەڵام یاری ئەوان لە یەک لەسەر سێی کۆتایی دا زیاتر هیوابەخش بوو تاکوو ئەوەی بەبڕوا بێت. +ئالفرێدۆ مۆرلۆس لە خولەکی پازدەدا پاش بەیەکاماڵین لەگەڵ ستیڤ لاولەس دەبێ چاوەڕوانی زۆر بکات بەڵام دادوەر ستیڤن تامسۆن داوای ئەم یاریزانە کۆلۆمبیاییەی ڕەت کردەوە. +ڕانجێر لەنیوەی ئەووەڵ تەنیا دوو زەبری هەبوو لەناو چوارچێوە دا بەڵام گۆڵچی پێشوو، ئایبراکس، لیام کەلی کێشەیەکی وای نەبوو بۆ کۆنتڕۆڵکردن و گرتنەوەی هاویشتنی بەسەری ئۆڤی ئەجاریادا. +گەرچی گۆڵی یەکەم لیڤیلە ٣٤ەمین خولەکدا لەوانەیە بەپێچەوانەی گەڕی یاری بیت، کەس ناتوانێت نکۆڵی بکات لەوەی ئەوان جیا لەو هەوڵەکەیان شایستەی ئەوە بوون. +ڕانجێر دیسانیش نەیتوانی دەرەقەتی جووڵەی قووڵی جیکۆبس بێت. +سکۆت ئارفیلد کاردانەوەی دەرنەخست کەچی دەکلان گالاگەر تۆپەکەی گەیاندە سکۆت ڕابینسۆن و بە هێمنی مەنگای کرد بە خاوەن تۆپ کە بە هاویشتنێکی ئاسان گۆڵی کرد. +جەرارد لە نێوان دوو نیوەدا دەست بەکار بوو و کۆلیبالی لەگەڵ ڕایان کەنت دا گۆڕییەوە و ئەم گۆڕینە دەستبەجێ کاریگەر بوو و وینگەر پاسێکی بۆ مۆلۆس هاویشت بەڵام چوونەدەری بەوەختی کەلی پێشی ئەم تۆپەی گرت. +بەڵام لیڤینگستۆن تیمی میوانی ناچار کرد وا یاری بکات کە ئەوان دەیانهەویست و لیتگۆ و هاڵکەت بەدوای یەک دا خوارەوەی تۆپەکەیان ڕادەکێشا. +تیمی هۆڵت دەیتوانی لە خولەکەکانی کۆتایی گۆڵی زیاتر بکەن، بەڵام مەک گەرگۆر پێشی هاویشتنت جیکۆبسی زۆربەباشی گرت پێش ئەوەی لیگتۆ تۆپەکەی لە گۆشەوە بنێرێت. +ڕانجێر گلەن میدیلتۆنی گۆڕی کە لە خولەکەکانی دوایی‌دا داوای هەڵەی پیناڵتی دەکرد پاش بەیەکاماڵین لەگەڵ جیکۆبس دا بەڵام تامسۆن دیسانیش بن گوێی خست. +ڕۆژژمێر: داهێنەری ژمێرەری کایگەر +وە ئێستا لاپەڕەیەک لە ژمێری "ساندی مۆرنینگ"ی ئێمە: ٣٠ی سێپتەمبەری ١٨٨٢، ١٣٦ساڵ لەوەپێش لە وەها ڕۆژێک دا و ژماردن بەردەوامە… ڕۆژێک کە فیزیکدان یۆهانس ویلیام "هانس" کایگەر لە ئەڵمانیا لەدایک بوو. +کایگەر شێوازێکی بۆ دەستنیشانکردن و پێوانی ڕادیۆئەکتیڤ داهێنا، داهێنانێک کە لە کۆتایی‌دا بووە هۆی دروستکردنی ئامێرێک بە ناوی ژمێرەری کایگەر. +ژمێرەری کایگەر کە دەستکەوتێکی زۆر گرنگ بووە لە زانست لە کولتووری گشتی‌دا ناوی دەرکرد، کاتیک لە فیلمی "زەنگەکانی کۆرۆنادۆ"دا بەرهەمی ساڵی ١٩٥٠ بە یاری هۆزانی گاوان لەسەر ڕاجێرز و دیل ئیڤانز پیشان درا. +پیاوە: "ئەمە ئیتر چ قوزەڵقۆرتێکە؟" +ڕاجێرز: "ئەمە ژمێرەری کایگەرە کە بۆ دۆزینەوری مادەی کانی ڕادیۆئەکتیڤ وەک یۆرۆنیۆم بەکار دەهێنرێت. +کاتێک ئەم بیستەکە دادەنێیت، دەتوانیت کاریگەری ئەتۆمەکان ببیسیت کە لە مادە کانەکان دێتە دەرەوە." +ئیڤانز: "سەیرە، ئێستا بەراستی خەریکە دەنگی دێت!" +"هانس" کایگەر ساڵی ١٩٤٥ کۆچی دوایی کرد، تۆزێک پاش لەدایکبوونی ٦٣ ساڵی. +بەڵام ئەو داهێنانەی بە ناوی ئەوە لەژیان دا هەر بەردەوامە. +دەرزی نوێی شێرپەنجە دەتوانێت سیستەمی بەرگری فێر بکات خانە نائاساییەکان "سەیر بکات" +دەرزی نوێی شێرپەنجە دەتوانێت سیستەمی بەرگری فێر بکات خانە نائاساییەکان"سەیر بکات و بیانکوژێت +دەرزی سیستەمی بەرگری فێر دەکات خانە نائاساییەکان وەک بەشێک لە چارەسەری دەستنیشان بکات +ئەم شێوازە بریتیە لە وەرگرتنی خانەکانی بەرگری لە نەخۆشێک و گۆڕینی ئەوان لە تاقیگەکە دا +پاشان ئەوان دەتوانن سەیری ئەو "پڕۆتینە" بکەن لە زۆربەی شێرپەنجەکان هەیە و پاشان دووبارە دەوترێتەوە +دەرزیەکی تاقیکراوە دەرئەنجامی هیوابەخشی لەو نەخۆشانە دەرخستووە کە شێرپەنجەی جیاوازیان بووە. +ژنێک کە بەم دەرزییە چارەسەر کرا و سیستەمی بەرگری فێر دەکات خانە نائاساییەکان دەستنیشان بکات، تێگەیشت شیرپەنجەی منداڵدانی کە ١٨ مانگ بووە بوویەتی نەماوە. +ئەم شێوازە بریتیە لە هێنانەدەری خانەکانی بەرگری لە لەشی نەخۆش، گۆڕینی ئەوان لە تاقیگەدا بە شێوەیەک بتوانن سەیری ئەو پڕۆتینە بکەن بە ناوی HER٢ کە لە زۆربەی شێرپەنجەکان دا هەیە و پاشان کوتاندنەوەی دوبارەی ئەم خانانەیە. +پڕۆفیسۆر جی برۆزۆفسکی، لە بنکەی نیشتیمانی شێرپەنجەی ئەمریکا لە بەش، مەریلەند، وتی، "دەرئەنجامەکانمان دەدریدەخەن دەرزییەکی زۆر هیوابەخشمان هەیە." +پڕۆفیسۆر برۆزۆفسکی ڕوونی دەکاتەوە HER٢ "سەرکردایەتی گەشەکردنی زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجە دەکات،" وەک شێرپەنجەی مەمک، هێلکەدان، سیی و کۆڵۆن. +لە وەرگرتنی خانەکانی بەرگری لە لەشی نەخۆش و "راهێنان"ی ئەوان بۆ چۆنیەتی پێکانی خانەکانی شێرپەنجە بۆ چارەەسەرکردنی شێرپەنجەی خوێن شێوازێکی هاوشێوە کاریگەر بووە. +کانیە وێست بەرەوڕووی ڕەخنە بووە بە بۆنەی لایەنگریکردن لە ترەمپ بە لەبەرکردنی کڵاوی MAGA پاش ئامادەبوون لە SNL. +بارودۆخ باش نەبوو. +کانیە وێست لە ماوەی بەرنامەی ڕاستەوخۆی شەو لە ستۆدیۆ هۆهۆی بۆ کرا پاش بەڕێوەبەردنێکی بە قسەوباس کە لەودا سەرۆک کۆمار دۆناڵد ترەمپی ستایش دەکرد و وتی بۆ دەنگدانەکانی ٢٠٢٠ دەبێت بە پاڵێوراو. +پاش پێشکەشکردنی سێیەمین گۆرانی خۆی لەو شەوە، بە ناوی گۆست تاون کە لەو کاتەدا کڵاوێکی دوبارە ئەمریکا گەورە دەکەینەوەی بەسەرەوە بوو، دەستی کرد بە گەزاف‌لێدان بۆ دیمۆکراتەکان و پاڵپشتی خۆی بۆ ترەمپ دووبارە ڕاگەیاند. +"زۆرجار لەگەڵ سپی‌پێستێک دا قسە دەکەم، ئەوان دەڵێن: "چۆن دەتوانی ترەمپت خۆش بوێت، ئەو ڕەگەزپەرەستە؟" +ئەو وتی، دەی من ئەگەرخەمی ڕەگەزپەرەستیم بایە، زۆر لەمێژ بوو لە ئەمریکا دەڕۆیشتم،". +پڕۆگرامی خۆی بە پیشاندانێک لەگەڵ یاری بەت دیمۆن دا دەست پێکرد کە تێدا ئەستێرەی هۆلیوود گاڵتەی کرد بە شایەتی برت کاڤانا لە هەمبەر کۆمیت��ی دادوەری سێنا لەسەر دەستدرێژی سێکسی بەپێی داوای کریستیەن بلیزی فۆرد. +هەرچەند فیلمی گەزافلێدانی وێست بڵاو نەکراوە، بەڵام لەلایەن کریس ڕۆکی کۆمیدیکارەوە لە سۆشاڵ مێدیاکان بڵاو بووەوە. +ڕوون نیە ئایا ڕۆک ویستیووتی بەمە گاڵتە بکات بە وێست یان نا. +وێست ناڕەزایەتی دەربڕیوە بۆ بینەرانیش کە بەبۆنەی لەبەرکردنی ئەو کڵاوە لە پشتەوەی شاشە هەندێک کێشەی بۆ دروست بووە. +"ئەوان لە پشتەوەی شاشە کەڵەگاییان لێکردم. +ئەوان وتیان، "بەو کڵاوەی لەسەر سەرتە مەڕۆ بەردەمی کەمێرا." +ئەوان کەڵەگەیەتیان لێکردم! +ئەو، بەپێی گێڕانەوەی واشنگتۆن ئەگزمینس وتی، دواتر پێیان وتم لە شوێنێکی تێکقرماو دام." +وێست وتیشی: "دەتانهەوێ شوێنی تێکقرماو سەیر کەن؟" لەگەڵ وتنی ئەمە کە ئەو "کڵاو سووپەرمانی خۆی دەکاتەسەر، لەبەر ئەوەی ئەمە واتا کەس ناتوانێت پێم بڵێت چی بکەم. دەتانهەوێ جیهان بەرەو پێشەوە بڕوات؟ +عەشق و خۆشەویستی تاقی بکەنەوە." +بەپێی ڕاپۆرتی ڤارێتی، قسەکانی لانیکەم دووبارە بووە هۆی هۆهۆکردنی بینەرانی و وێدەچوو تیمی کارتێکەری SNL دڵەکوتەی هەبێت و یەکێک لەوان بەم گۆڤارەی وتووە: "هەموو ستۆدیۆ ڕۆیشتە ناو بێدەنگیەوە." +وێست لە دوایین چرکەدا کرا بە جێگرەوەی ئاریانا گراندەی گۆرانیبێژ، کە هاوڕێ کوڕەکەی پێشوو، مەک میلەر ڕاپەر، چەند ڕۆژ لەوەپێش کۆچی دوایی کرد. +وێست بە وتنی گۆرانی "خۆشم دەوێ" لە جلوبەرگی بۆتڵی پریر زۆر کەسی سەرسام کرد. +وێست لە لایەن سەرۆکی گرووپی خۆپارێزی TPUSA پاڵپشتی کرا، کانداس تورنەر کە تویتی کرد: "پێشکەش بە یەکێک لە بوێرترین مرۆڤەکان: سوپاس بۆئەوەی لە هەمبەر ژاوەژاو و قەرەباڵغی ڕاوەستای." +بەڵام خانەخوێی تاک شۆ هانتەر تویتی کرد وێست تەنیا "خۆی بوو و ئەمە زۆر باشە." +"بەڵام من هەڵدەبژێرم" دیاری نەدەم بە کەسێک (بە کڕینی مووزیک یان جلوبەرگ یان پاڵپشتی لە "هۆنەر"ی ئەو) کە بڕوام وایە ئەو ئایدۆلۆجیایەی قبووڵ کردووە و ڕیکلامی بۆ دەکات کە بۆ کۆمەڵگا بەزیانە. +ئەو سەربەستە. +ئەو وتیشی، ئێمەش هەروەها". +پێش پیشاندانەکە، ئەم ڕاپەرە لە تویتەردا ڕایگەیاند ناوی خۆی گۆڕیوە و وتی لە ئێستادا "بەفەرمی بە ناوی کانیە وێست دەناسرێت." +ئەو یەکەم هونەرمەند نیە ناوی خۆی دەگۆڕێت و هەمان ڕێگەی دیدی دەگرێتە بەر، کە بە ناوەکانی پاف دەدی، پافی و دیدیش دەناسرێت. +سنۆپ داگ، ڕاپەری هاوکاری ئەو، ناوی سنۆپ لایۆن بووە و پرینس، ئەفسانەی مووزیکیش ناوی خۆی گۆڕی بە سیمبۆڵ و ئەو هونەرمەندی لەوەپێش بە ناوی پرینس دەناسرا. +تۆمەتی هەوڵی کوشتن لە شەڕەچەقۆ لە ڕیستۆرانتێک لە بەلفاست +پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵان تۆمەتبار کرا بە هەوڵی کوشتن پاش ئەوەی پیاوێک لە ڕیستورانتێک لە ڕۆژهەڵاتی بەلفاست ڕۆژی هەینی بە چەقۆ بریندار کرا. +پۆلیس وتی ئەمە لە باڵی هاکمۆر ڕووی داوە. +چاوەڕوان دەکرێت بانگکراو ڕۆژی دووشەممە لە دادگای بەشی بەلفاست دا ئامادە بێت. +ئەم تۆمەتانە لە لایەن خزمەتگوزاری دادگای گشتییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. +ئەستێرەی یاری تاج و تەخت، کیت هارینگتۆن، ڕەخنەی گرت لە پیاوەتی ژەهراوی +کیت هارینگتۆن بە بۆنەی ڕۆڵی شمشێرلێدانەکەی لە کەسایەتی جان سنۆدا لە یاری تاج و تەخت زنجیرە درامای فانتازیای سەدەی ناوەراستی ئێچ پی ئۆ دەناسرێت. +بەڵام ئەم یاریزانە، تەمەن ٣١ ساڵانە، ڕەخنەی گرت لەسەر کڵێشەی پاڵەوانی پیاوانە و وتی بڵاوکردنەوەی وەها ڕۆڵێک بە�� واتایەیە کوڕە گەنجەکان زۆرجار هەست دەکەن بۆ ڕێزلێگیران دەبێ توندوتیژ بن. +کیت لە قسەکردن لەگەڵ ساندێی تایمز کاڵچر وتی بڕوای وایە "شتیک هەڵەیە" و لەم پرسیارە دەکۆڵێتەوە چۆن دەکرێ کێشەی پیاوەتی ژەهراوی لە سەردەمی #MeTooدا چارەسەر بکرێت. +کیت کە لەم دواییەدا لەگەڵ هاویاری خۆی لە یاری تاج و تەختدا، ڕۆز لەزلی، ئەویش تەمەن ٣١ ساڵان هاوسەرگیری کردووە پشتڕاستی کردەوە هەست دەکات "زۆر پێویستە" باسی ئەم بابەتە بکرێت. +ئەو وتی، "من خۆم هەست بە دەسەڵات و هێز دەکەم- دەبارەی پیاوەتی لەکوێ هەڵەمان کردووە؟" +"ئێمە پیاوان فێری چی دەکەین کاتێک گەورە دەبن، لە ڕووی ئەو کێشەیەی ئێستا سەیری دەکەین؟" +کیت بڕوای وایە تەلەفیزیۆن لەوانەیە بۆ زیاترکردنی پیاوەتی ژەهراوی بەپێی کەسایەتی زۆر پیاوانەی خۆی بەرپرسیاریەتی هەبێت. +ئەو وتیشی: چی سروشتیە و چی فێر دەکرێت؟ +ئەو شتەی لە ئێستادا لە تەلەفیزۆین فێر دەکرێت وا دەکات کوڕانی گەنج هەست بکەن بەم شێوە تایبەتە ببن بە پیاو؟ +بە بۆچوونی من یەکێک لە گەورەترین پرسیارەکانی سەردەمی ئێمە ئەمەیە- ئەمە چۆن بگۆڕین؟ +لەبەر ئەوەی ڕوونە شتێک لەناو پیاوە گەنجەکان دا بە هەڵە ڕووی داوە." +لەم وتووێژەدا دانی پێدانا کاتێک دراماکە هاوینی داهاتوو کۆتایی پێبێت هیچ پێشداهات و پاشداهاتێک ڕۆڵ ناگێڕێت و ڕایگەیاند بۆ ئەو ئیتر "شەڕ و سوای ئەسپ بوون بەسە." +لە مانگی نۆڤەمبەردا کیت لە نۆژەنکردنەوەیەک لە ڕۆژئاوای ڕاستەقینەی سام شەپارددا ڕۆڵ دەگێڕێت کە چیرۆکی بەرهەمهێنەرێک و براکەیەتی کە دزە. +ئەم ئەکتەرە لەم دواییەدا وتی دیدار لەگەڵ هاوسەرەکەی باشترین ڕووداو بووە لە یاری تاج و تەخت بۆی کە ڕووی داوە. +ئەو وتی، "من لە درامایەدا چاوم بە هاوسەرەکەم کەوت، کەوایە بە واتایەک، ئەم ئیشە بنەماڵەی داهاتووم و ژیانی من لەمەبەدواوەی دا بە من." +ڕۆز ڕۆڵی ئەگریت دەگێڕێت، عەشقی کەسایەتی کیت، جان سنۆ، لەم دراما فانتازیایەی براوەی خەڵاتی ئەمی. +ئەم کەپڵە لە مانگی جونی ساڵی ٢٠١٨ دا لە شوێنی خێزانی لەزلی لە سکۆتلەند هاوسەرگیریان کرد. +ئێچ ئای ڤی/ئایدز: چین شەپۆلێکی زیادبوونی ١٤٪ لە کەیسی نوێ ڕاپۆرت دەدات +چین زیادبوونی ١٤٪ی ڕاگەیاندووە لە ژمارەی هاووڵاتییەکان کە تووشی ئێچ ئای ڤی و ئایدز بوون. +کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن زیاتر لە ٨٢٠٠٠٠ کەس لەم وڵاتەدا تێوەگلاون. +تەنیا لە سێ مانگی دووەمی ٢٠١٨ دا ژمارەی ٤٠٠٠٠ کەیسی نوێ ڕاپۆرت دراوە. +زۆربەی ئەم کەیسە نوێیانە لەڕێگەی جووتبوونەوە گواستراوەتەوە، کە جیاوازە لەگەڵ ڕابردوو. +هەر لە کۆنەوە، ئایدز بە شێوەیەکی بەربڵاو لە هەندێک بەشی چین بە هۆی کوتانی خوێنی پیس پەرەی سێند. +بەڵام ژمارەی کەسانێک لەم ڕێگەوە تووشی ئایدز دەبوون گەیشتۆتە نزیک سیفر، کاربەدەستانی تەندروستی لە چین لە کۆنفڕانسێک لە پارێزگای یونان ئەمەیان وت. +بەڵام ساڵ لەگەڵ ساڵ ژمارەی کەسانێک کە لە چین بە ئایدز دەژین ١٠٠٠٠٠ کەس زیادی کردووە. +گواستنەوەی ئێچ ئای ڤی لەڕێگەی جووتبوونەوە کێشەیەکی گرنگە لە کۆمەڵگای LGBT چین دا. +هاوڕەگەزبازی لە ساڵی ١٩٩٧ لە چێن لە لیستەی تاوان هاتەدەرەوە، بەڵام دەڵێن جیاکاری دژ بو کەسانی LGBT باوە. +بە هۆی بایەخی خۆپارێزەرانە، تۆژینەوەکان مەزەندەیان کردووە ٩٠-٧٠٪ لەو پیاوانی لەگەڵ پیاوان پەیوەندی سێسکسیان هەیە کە لەکۆتایی دا لەگەڵ ژنان هاوسەرگیری دەکەن. +زۆربەی گواستنەوەکانی ئەم نەخۆشییە بە هۆی ئاکامی ڕەچاونەکردنی بابەتەکانی بەرگرییە لەم جۆرە پەیوەندیانەدا. +لە ساڵی ٢٠٠٣ـوە حکومەتی چین بەڵێنی دەستڕاگەیشتنی گشتی داوە بە دەرمانەکانی ئایدز وەک بەشێک لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. +ماکسین واترز دانی پێدانانێت فەرمانبەرەکەی ئەو داتاکانی سێناتۆرەکانی پارتی کۆماریخوازی بڵاو کردۆتەوە و سەبارەت بە " درۆی مەترسیدار" و "تیۆری پیلان" زۆر بە توندی هەرەشە دەکات +ماکسین واترز نوێنەری کۆماریخوازی ئەمریکا تۆمەتەکان دژ بە یەکێک لە فەرمانبەرەکانی لەسەر بنەمای پۆستەکردنی زانیاری تاکەکەسی سێ سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە پەیجەکانی ویکیپیدیای ئەم یاسادانەرانەدا ڕەت کردەوە. +لۆس ئانجلێس دیمۆکرات پشتڕاستی دەکاتەوە ئەم داوایانە لە لایەن پسپۆڕان و ماڵپەڕەکانەوە "زۆر ڕاستە"ەوە باس کراوە. +واترزلە ئاگاداریەک لە تویتەردا وتی، "درۆ، درۆ، درۆی فریودەرانەی زیاتر." +بەپێی ڕاپۆرتەکان زانیاری بڵاوکراوە بریتیە لە ناونیشانی ماڵەوە و ژمارە تەلەفۆنەکانی سیناتۆرەکانی ئەمریکا لیندسی گراهام لە کارۆلینای باشوور و مایک لی و ئۆرینهاچ، هەردووکیان لە یوتا. +ئەم زانیاریانە ڕۆژی پێنجشەممە ئۆنلاین بڵاو کرانەوە و لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە شوێنی دانیشتن لە ماوەی دانیشتنی گوێگرتن دەربارەی تۆمەتی خراپ مامەڵەکردنی سێکسی دەژ بە پاڵیوراوی دادگای باڵا برت کاڤانا پۆست کرا. +ئەم دانیشتنەی زانیارییەکان تۆزێک پاش ئەوە جێبەجێ کرا کە سێ سیناتۆر لە کاڤانا پرسیاریان لێ‌کرا. +بەپێی ڕاپۆرتی هیل، ماڵپەڕە خۆپارێزەکان لەوانە گیت وەی پاندیت و ڕەدستێت ڕاپۆرتیان کردووە ناونیشانی ئای پی کە پەیوەستە بە سەرچاوەی ئەم پۆستانەوە پەیوەندی هەیە بە نووسینگەی وارتزەوە و زانیاری یەکێک لە فەرمانبەرانی نووسینگەی ئەوی بڵاو کردۆتەوە. +واترز وتیشی، "ئەم تۆمەتە بەتەواوەتی هەڵەیە و درۆیەکی گەورەیە." +"ئەندامی فەرمانبەرەکانی نووسینگەکەم کە کەسایەتی، زانیاری تاکەکەسی و ئەمنی ئەو لە ئاکامی ئەم تۆمەتە ساختانە و درۆ کەوتۆتە بەردەمی مەترسیەوە- بە هیچ شێوەیەک بەرپرسی بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریانە نەبووە. +ئەمە تۆمەتێکی بێ بنەمای تەواو هەڵەیە و درۆیەکەی گوماننەکراوە. +ئاگاداری واترز دەستبەجێ بەرەوڕووی ڕەخنەی ئۆنلاین بۆوە، وەک ڕەخنەی بەرپرسی چاپەمەنی پێشووی کۆشکی سپی فلیشەر. +فلیشەر نووسی، "ئەم نکٶڵیکردنە بە هۆی توورەبوونەیە." +"ئەمە دەریدەخات ئەو سروشتی پێویستی نیە بۆ ئەوەی ببێت بە نوێنەری کۆنگرە. +کاتێک کەسێک تۆمەتبار دەکرێت بە شتێک کە نەیکردووە، نابێ تووڕە بێت. +نابێ بەرەنگاری بکات. +نابێ هاندانەکانی تاوانبار بخەنە ژێر پرسیار. +بەڵکوو دەبێ هێمن و لەسەرخۆ بێت." +وادیارە فلیشەر بەنیازی هەڵسەنگاندنی کاردانەوەی وارترز بووە لەگەڵ ڕەخنەکانی دیمۆکراتەکان لە دادوەر کاڤانا کە ڕەخنەگران ئەو تۆمەتبار دەکەن لە ماوەی دانیشتنی گوێگرتنی پێنجشەممەدا زۆر تووڕە بووە. +عومەر ناڤاوارۆ، پاڵێوراوی کۆماریخوازیش کە بۆ جێگرەوەی وارترز لە دەنگدانی ناوەڕاستی وەرزدا بەشداری دەکات بۆچوونی خۆی لە تویتەردا دەربڕیوە. +ئەو تویتی کردووە، "ئەگەر ڕاست بێت شتیکی گەورەیە." +واترز لە ئاگادارییەکەی دا ڕایگەیاندووە نووسینگەکەی بە "کاربەدەستانی پەیوەست و ژێدەرەکانی دادوەری ئەم تۆمەتە ساختەیەی ڕاگەیاندووە. +ئەو وتیشی، "ئێمە دڵنیا دەبینەوە تاوانباران دەدۆرێنەوە و لە بەرامبەر یاسادا بەرپرسی هەموو ئەو کارانە دەبن کە بۆ هەموو ئەندامانی نووسینگە تێکدەر و مەترسیدار بووە." +ڕەخنەگرتنی جۆنی ئینگڵیش دوبارە زەبری خۆی دەوەشێنێت- پارودی سیخوڕی بێ هێزی رۆوان ئەتکینسۆن +ئێستا ئیتر ئاساییە لە هەر فیلمێک دا بە ئارەزوو و حەزی بریتانیایی هەندێک نیشانە لە برگزیت ببینیت و ئەمە دەربارەی کەیسی وەشانی نوێی پارودی سیخوڕی ئەکشن-کۆمێدی جان ئینگڵیش دا گونجاوە- کە ساڵی ٢٠٠٣ بە فیلمی جان ئینگڵیش دەستی پێکرد و ساڵی ٢٠١١ بە لەدایکبوونی جان ئینگڵیش دووبارە گەرم بووەوە. +ئاخۆ جێنودان بە خۆی گاڵتەجاڕانە لەم بارەوە کە ئێمە چەندە پیسین بووە بە دەرفەتی هەناردەکاری نوێ بۆ ئەم وڵاتە؟ +لەگەڵ ئەوەش دا، جۆن ئینگڵیشی خوێڕی بەو چاو زەقانە و دەموچاوە لاستیکییەی ئەم مۆڵەتەی هەیە جارێکی تر بارودۆخ تێک بدات- ناوی ئەو خۆی باشترین سیگناڵە بۆ ئەمە کە ئەو بوونەوەرێکی کۆمیک بۆ سینەماکانی ئەو ناوچانە دیزاین کراوە کە زمانیان ئینگلیزی نیە. +هەڵبەت ئەو بەرپرسێکی نهێنی گەمژەیە بەپێچەوانەی داوای سەیر و سەمەرەی زمان لووسی، تۆزێک لە پشکنەر کلۆزۆ، تۆزێک لە مستر بین و دڵۆپێک لە ئەکتەرێکی تری هەیە لە خۆی دا کە بۆ جێبەجێکردنی گۆرانی گالیسکەکانی ئاگردا لە ڕێ و ڕەسمی کردنەوەی کێبەڕکێیی ئۆلەمپیای ٢٠١٢ی لەندەن ئەرکی جێبەجێکردنی نۆتێکی لە ئەستۆ بوو. +ئەو هەروەها لەڕاستی دا بەپێی گەشتیار و پیاوی نادیاری نێودەوڵەتیە کە ئەتکینسۆن کاتێک لە ڕێکلامی تەلەفیزیۆنی بارکلەی کارد ڕۆلێ گێرا و بووە هۆی سەرلێشێواوی پاش مردنی خۆی. +لەم دوو بەشەی کۆتایی JEدا یەک یان دوو جووڵەی سەرنجڕاکێش هەیە. +ئەو بەشەم پێخۆش بوو جۆنی ئینگڵیش بە کۆپتەر نزیک دەبێتەوە کەچی قەڵغانی سەدەی ناوەراستی لەبەر کردووە و تیخی پەڕەی کۆپتەر بەکورتی وەک کڵاوی ئاسنی ئەو دەکەوێت. +بڕستی ئەتکینسۆن لە کۆمیدی فیزیایی دا پێشان دەدرێت، بەڵام گاڵتەکردنەکان زۆر بێ هێز و تاقەتن و بە شێوەیەکی سەیر و سەمەرە ناپێویست، بەتایبەتی لە براندنی "جیدی"دا ئەم چەشنە فیلمانە وەک ٠٠٧ و ئەرکی سەرەکی مەحاڵیش ئەمڕۆکە بەدڵنیاییەوە خوێ چێژی کۆمیدی هەیە. +گاڵتەکردنەکان وایە، دەڵێی بۆ منداڵان دروست کراوە نەک بۆ بەتەمەنەکان و بۆ من ڕووداوە نەگونجاوەکان کە ڕوو دەدەن بۆ جۆنی ئینگڵیش وەک داهێنانی تەرکیزکراوی فیلمە بێدەنگەکان نیە. +ئێستا گریمانەی پێشەکی هەمیشەیی ئەمەیە کە بریتانیای گەورە لە مەترسی دایە. +هەکەرێکی سایبەری ڕەخنەی کردووەتە تۆڕی زۆر نهێنی زانیارییەکانی سیخۆڕەکان و کەسایەتی هەموو بەرپرسانی بەریتانیا لەم بوارەوە دەدرکێنێت کە وای کردووە بەرپرس کاتی خزمەتکردن سەرسام بێت- ڕۆڵێکی بەداخەوە بچووک بۆ کەڤین ئەلدۆن. +ئەمە دوایین ڕێگەچارەیە بۆ سەرۆکوەزیران کە کەسێکە فەخر دەفرۆشێت و ڕواڵەتبینە و بە هەڵوەشانەوەی تەواوی ڕامیاری بە هۆی خۆشنەویستران پێوە بووە: بەڵام تامپسۆن باشترین کرداری هەیە لەم کەسایەتیەی شێوەی تەرسا، بەڵام لە فیلمنامەکەدا شتێکی زیاتر بۆ ئیشی ئەو بوونی نیە. +ڕاوێژکارانی ئەمنی ئاگادری دەکەنەوە لەبەر ئەوەی هەموو سیخوڕەکان لەبەردەمی مەترسی دان، ئەو ناچارە یەکێک لە خانەنشینی بێنێتەوە. +ئەو هەمان جۆنی ئینگڵیشی گێژە کە وەک مامۆستا لە قوتابخانەیەکی بەشکۆدا ئیش دەکات، بەڵام وانەی بەدەر لە پلان بۆ بوون بە پشنەری نهێنی دەڵێتەوە: لێرەدا هەندێک دیمەنی سەرنجڕاکێش دێتە ئاراوە لەبەر ئەوەی ئینگڵیش جۆرێک قوتابخانەی سیخوڕی بە شێوازی فیلمی قوتابخانەی ڕۆک پێشکەش دەکات. +ئینگڵیش بۆ دانیشتنێکی پاساوهێنانەوەی فریاگوزاری بانگ دەکرێت بۆ وایتهال و لەگەڵ هاریکاری کۆنی خۆی کە هەر لە کۆنەوەی بێزاری کردووە، دیسان لەگەڵ ڕۆڵی بەن میلەردا، هاوڕێ دەبێت. +ئەو ئێستا هاوسەرگیری کردووە و هاوسەرەکەی فەرماندەی ژێردەریاییە، ڕۆلێکی پڕدەنگ و بەڕواڵەت توندوتیژ کە ڤیکی پیرداین تێدا خەسار بووە. +کەوایە باتمەن و ڕۆبین شارەزا لە خراپکردنی خزمەتگوزاری نهێنی شاژن دا دوبارە سەرقاڵ دەبن و لەگەڵ ژنێکی سیحراوی بە ناوی ئۆفلیا بۆلتۆڤا بە ئەکتەری ئۆڵگا کۆریلنکۆ تێدەکەوێت. +لە هەمان کات، سەرۆکوەزیران بە شێوەیەکی مەترسیدار دەکەوێتە ژێر کاریگەر میلیۆنێری کاریزماتیکی خاوەن تەکنۆلۆجیا کە دەڵیت کێشەی کۆمپیۆتەری بەریتانیای چارەسەر کردووە: جیسۆن ڤۆڵتای نەگریس کە جیک لیسی ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت. +ئینگڵیش و باو هەڵمەتی پڕدەنگی کۆمیدی خۆیان دەست پێدەکەن: بە جلوبەرگی بەردەست ئاگر بەردەدەن لە ڕیستۆرانتێکی فەڕەنسی جوان؛ بە هەرزار کێشە و لەڕێگەی قاچاخەوە خۆیان دەگەیێنە بەلەمی ڕابواردنی جوانی نۆڵتا و ئینگڵیش بۆ ناسینی شوێنی ناوەوەی ماڵی ڤۆڵتا لە بەکارهێنانی چاویلکەیەک ڕاستی مەجازی یەکسەر هەڕەج مەڕەج دەخاتە ڕێ. +هەمووی ئەمانە هەڵبەت بۆ هەمان سێکانسی کۆتایی جێبەجێ دەکرێت کە گەرچی خۆش و پڕ هات‌وهاوارە، بەڵام هەموو بابەتەکە تۆزێک شێوەی بەرنامی تەلەفیزیۆنی منداڵان دەدات. +هەندێک شتی مامناوەندی. +کاتێک لەگەڵ فیلمەکانی تری جۆنی ئینگڵیشدا هەڵیدەسەنگێنم وا بیر دەکەمەوە: پیشەسازی فیلمی بەریتانیا ناتوانێت ڕۆڵێک بدات بە ڕۆوان ئەتکینسۆن کە بەڕاستی شایانی بڕستی ئەو بێت؟ +پارتی کرێکار ئامادەکاری ئەو پلانەی ڕەت کردەوە کە بریتانیاییەکان لە هەفتەدا چوار ڕۆژ ئیش بکەن بەڵام مووچەی پێنج ڕۆژیان پێبدرێت +جێرمی کۆربین لە پارتی کرێکار وەشوێن پلانێکی توندڕەو کەوتووە کە بەپێی ئەو هاوڵاتیانی بەریتانیا لە هەفتەدا چوار ڕۆژ ئیش دەکەن بەڵام مووچەی پێنج ڕۆژیان پێدەدرێت. +بەپێی ڕاپۆرتەکان داوا دەکرێت لە خاوەنکارگەکان داهاتەکان بە هۆی کەبوونەوەی تێچوونەکان بە بەکارهێنانی شۆڕشی زیرەکی دەستکرد (AI) بۆ پارەدانی یەک ڕۆژ کارانەی زێدە بۆ کرێکاران بەکار بێنن. +ئەمە وا دەکات فەرمانبەران سێ ڕۆژ پشوودانی کۆتایی هەفتەیان هەبێت، بەڵام هەر ئەم مووچەیان پێدەدرێت. +سەرچاوەکان وتوویانە ئەم بیرۆکەیە "گونجاوە" لەگەڵ پلانی ئیش و پلانە ئابووریەکانی پارتەکە بۆ گۆڕینی وڵات بە قازانجی کرێکاران. +گۆڕین بە هەفتەیەک چوار ڕۆژ لەلایەن کۆبوونەوەی سەندیکاشەوە وەک ڕێگەیەک بۆ سوودوەرگرتنی کرێکاران لە گۆڕانکاری لە ئابووری دا پێشنیار کراوە. +سەرچاوەیەکی باڵای پارتی کرێکار بە ساندەی تایمزی وت: "لەوانەیە پێداچوونەوەی سیاسەت بەرلە کۆتایی ساڵ ڕابگەیێنرێت. +"ئەمە بە شەوێک ڕوو نادات بەڵام چوار ڕۆژ ئیشکردن لە هەفتە ئاواتێکە گونجاوە لەگەڵ ستراتیجی پارت بۆ هاوسەنگکردنی دووبارەی ئابووری بە قازانجی کرێکاران و هەروەها ستراتیجی گشتی پیشەسازی پارتەکە." +پارتی کرێکار یەکەم کۆمەڵە نیە بیرۆکەیەکی وا پێشنیار دەکات، کاتێک پارتی سەوز لە ماوەی هەڵمەتی دەنگدانی گشتی خۆیدا ساڵی ٢٠١٧ داوای هەف��ەی ئیشکردنی کردبووە چوار ڕۆژ. +هەڵبەت ئەم ئاواتە لە ئێستادا بەگشتی لەلایەن پارتی کرێکارەوە پاڵپشتی ناکرێت. +وتەبێژێکی پارتی کرێکار وتی: "هەفتە بە چوار ڕۆژ ئیشکردن سیاسەتی ئەم پارتە نیە و لەلایەن ئەم پارتەوە لەبەرچاو نەگیراوە. +وەزیر لە سێبەری جان مەک دۆنال کۆنفڕانسی هەفتەی ڕابردووی پارتی کرێکار بۆدانانی ڕوانگەی خۆی دەربارەی شۆڕشێکی سۆشیالیستی ئابووری بەکار هێناوە. +بەڕێز مەک دۆناڵ وتی سوورە دەسەڵات لە چنگی "بەڕێوەبەرە نەناسەکان" و "کاسپەکان" لە کارگەکانی بەرهەمهێنان دەربێنێت. +پلانەکانی وەزیر لە سێبەردا، هەروەها بەم واتایەیە پشکدارانی هەنووکەیی لە کارگەکانی ئاو ڕەنگە هەموو پشکی خۆیان نەستێننەوە لەبەر ئەوەی حکەمەتێکی کرێکار لەوانەیە "کەموکوڕی"جێبەجێ بکات بەپێی ئەو تاوانانەی ڕووی داوە. +هەروەها پشتڕاستی کردەوە هەندێک پلان هەیە بۆ ئەوەی کرێکاران بکات بە ئەندامی لێژنەی کۆمپانیاکان و سندۆقی خاونداریەتی گشتگیر دروست ببێت کە ١٠ لەسەد لە پشکی کارگەکانی بەشی ئەهلی بدات بە فەرمانبەران بۆ ئەوەی پشکی ساڵانە تاکوو ٥٠٠ پاوەندیان پێبدرێت. +لیندزی گراهام، جان کەندی بە "٦٠ خولەک" دەڵێن ئاخۆ لێکۆڵینەوەکانی ئێف بی ئای دەربارەی کاڤانا دەتوانێت بۆچوونی ئەوان بگۆڕێت +لێکۆڵینەوەکانی ئێف بی ئای دەربارەی تۆمەتەکان دژ بە دادوەر برت کاڤانا بووە هۆی دواخرانی لانیکەم یەک هەفتە لە بڕیاردانی کۆتایی بۆ پاڵێوراوی ئەو لە دادگای باڵادا و ئەم پرسیارە هاتە ئاراوە ئایا دۆزراوەکانی پۆلیس دەتوانێت وا بکات هەرکام لە سێناتۆرەکانی کۆماریخواز پاڵپشتی خۆیان بپچڕێنن یان نا. +لە وتووێژێک لە رۆژی یەکشەممە لە پڕۆگرامی "٦٠ خولەک"دا بڵاو کراوە، پێشکەشکار سکۆت پلەی پرسیاری کرد لە سێناتۆرەکانی کۆماریخواز جان کەندی و لیندزی گراهام ئاخۆ ئێف بی ئای دەتوانێت شتێک بدرکێنێت وا بکات بۆچوونی ئەوان بگۆڕێت. +دەتکوت کەندی لە هاوکارەکەی خۆی لە کارۆلینای باشوور ڕاستگۆتر بوو. +کەندی وتی، "مەبەستم ئەمەیە کە هەڵبەت، +"من کاتی ڕۆیشتن بۆ دانیشتنی گوێگرتن وتم کە لەگەڵ دادوەر کاڤانادا قسەم کردووە. +پاش ئەم ڕووداوە لەگەڵ ئەودا قسەم کرد، پاش باسکرانی تۆمەتەکە، وتم، "تۆ ئەمەت کردووە؟" +ئەو سوور و بێ پێچ و پەنا بوو." +بەڵام بڕیاری گراهام زۆر قایم و پتەو دیارە. +ئەو وتی، " من بۆ کاڤانە بڕیاری خۆم داوە کە بەرەوڕووی تۆمەتێکی بەهاتوهاوار دەبێتەوە." +"دکتۆر فۆرد من نازانم چی ڕووی داوە، بەڵام ئەوە ئەم شتەیە من دەیزانم: وتیشی برت زۆر بەتوندی ئەم بابەتەی ڕەت کردەوە،" گراهام بە ئاماژە بە کریستیەن بیلزی فۆرد. +هەرکەسیش ئەو ناوی دێنێت ناتوانێت ئەمە پشتڕاست بکاتەوە. +بابەتەکە هی ٣٦ ساڵ لەمەوبەرە. +"من هیچ گۆڕانکارییەکی نوێ نابینم." +فێستیڤاڵی هاوڵاتی جیهانی چیە و ئاخۆ بۆ دابەزاندنی هەژاری هیچی کردووە؟ +ئەم شەممەیە نیۆیۆرک دەبێت بە میوانداری فێستیڤاڵی هاووڵاتی جیهانی ڕووداوێکی ساڵانەی مووزیک کە کۆمەڵێک ئەستێرەی زۆر بەبایەخ تێدا بەرنامەیان دەبێت و ئەرکی سەرەکی بە هەمان ڕادەش بەبایەخی هەیە؛ کۆتاییهێنان بە هەژاری لە جیهان. +ئێستا فێستیڤاڵی هاوڵاتی جیهانی لە حەوتەمین ساڵی بەڕێوەبردن دا شایەتی ئامادەبوونی هەزاران کەس دەبێت لە شوێنی کراوەی سەنتراڵ پارک، بۆئەوەی نەک تەنیا چێژ وەرگرن لە بەرنامەی کەسانێک وەک ژانت جەکسۆن، کاردی بی و شان مەندز، بەڵکوو سەبارەت بە ئامانجی ڕاستەقینەی ئەم بەرنامەیە کە کۆتاییهێنانە بە هەژاری تەواو هەتا ساڵی ٢٠٣٠ زانیاری زیاتر بکەن. +فێستیڤاڵی هاوڵاتی جیهانی کە ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێکرد، یەکێکە لە لقەکانی پڕۆژەی هەژاری جیهانی، گرووپێکی لایەنگری نێودەوڵەتی کە هیوایان هەیە لەڕێگەی زیادکردنی ژمارەی کەسانێک کە بەرەنگاری چالاکانە دەکەن لەگەڵ هەژاری کۆتایی بە هەژاری بێنن. +بە مەبەستی بەدەستهێنانی بلیتی بێبەرامبەری ئەم بەرنامەیە (مەگەر بتهەوێ تێچوونی بلیتی VIP بدەیت)، بینەرانی کۆنسێرتەکە دەبێ کۆمەڵێک ئیش بکەن، "هەڵوێستی" وەک خۆبەخشبوون، ئیمەیل‌ناردن بۆ سەرکردەیەکی جیهان، بەدیهێنانی پەیوەندی تەلەفۆنی یان هەر هەڵوێستێکی واتاداری تر بۆ زیاترکردنی زانیاری لەسەر ئامانجی کۆتایی‌هێنان بە هەژاری. +بەڵام فێستیڤاڵی هاوڵاتی جیهانی لە ماوەی ١٢ ساڵ تاکوو گەیشتن بە ئامانجەکەی چەندە سەرکەوتوو بووە؟ +ئاخۆ بیرۆکەی پێدانی بلیتی بێبەرامبەری کۆنسێرت بە خەڵک بۆ هاندانی ئەوان بۆ داواکاری هەوڵدان شێوازێکی نوێیە یان تەنیا بابەتێکی ترە لە هەمان "بەرەنگاری لەژێر بەتانی" بەناوبانگ- خەڵک پێیان‌وایە بە واژۆکردنی داواکاریەکی ئۆنلاین یان توییت‌ناردن خەریکی بەدیهێنانی گۆڕانکاری ڕاستەقینەن؟ +لە ساڵی ٢٠١١وە، هاوڵاتی جیهانی ڕایگەیاندووە زیاتر لە ١٩ میلیۆن "هەڵوێست" لە پاڵپشتەکانی خۆی تۆمار کردووە کە داوای کۆمەڵێک ئامانجی جیاواز دەکەن. +ڕاشیگەیاندووە ئەم هەڵوێستە یارمەتی داوە سەرکردەکانی جیهان هان بدرێن هەندێک بەڵێن و سیاسەت ڕابگەیێنن زۆرتر لەگەڵ ٣٧ میلیار دۆلار کە بۆ کاریگەربوون لەسەر ژیانی زیاتر لە ٢.٢٥ میلیار مرۆڤ تاکوو ساڵی ٢٠٣٠ دیاری کراوە. +لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨دا، ئەم گرووپە ئاماژەی بە ٣٩٠ بەڵێن و ئاگاداری کرد کە سەر بە هەڵوێستی ئەوان بوو و لانیکەم ١٠ میلیار دۆلار تەرخان کراوە یان کۆ کراوەتەوە. +ئەم گرووپە مەزەندە دەکات سەرچاوەکانی دابینکردن تاکوو ئێستا کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەبووە لەسەر نزیکەی ٦٤٩ میلیۆن مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان دا. +هەندێک بەڵێن و بەرپرسیاریەتی بریتین لە هێزی خواردن، هاوبەشی لە نێوان وەبەرهێنەران و پێشکەشکارانی دانیشتووی بەریتانیا پابەند بە "یارمەتیدان بە منداڵان بۆ گەیشتن بە هەموو تواناییە شاراوەکانیان"، بەڵێنێک بۆ یارمەتی ٣٥ میلیۆن دۆلار بەوان بۆ یارمەتیدان بۆ کۆتایی هێنان بە بەدخۆراکی لەم وڵاتەدا پاش بەدەستهێنانی ٤٧٠٠ تویت لە هاوڵاتی جیهانی. +لە کۆنسێرتی ڕاستەوخۆ لە لەندن لە ئەپریلی ٢٠١٤ دا تریسی ئۆلمان، باڵوێزی خۆراک، بە جەماوەری بەشداربووی وت، "بە یارمەتی بەریتانیا، خێرخوازەکان، حکومەتە نیشتمانیەکان و هاوكاتی جیهانی وەک ئێوە، دەتوانین نادادپەروەری کۆمەڵایەتی بەناوی بەدخۆراکی بکەین بە پەراوێزی مێژووی. +ئەم گرووپە ڕاشیگەیاندووە پاش زیاتر لە ٥٠٠٠ هەڵوێست لە بەریتانیا بۆ باشترکردنی خۆراکی دایکان و منداڵان، حکومەت ڕایگەیاند سەرچاوەکانی دارایی پڕۆژەیەک دابین دەکات، هێزی خۆراک کە یارمەتی ٥ میلیۆن ژن و منداڵ بە خۆتێوەردانی خۆراکی دەدات. +لە وەڵامدانەوە بە یەکێک لە پرسیارە باوەکان لە ماڵپەڕی خۆمان بەم واتایە "بۆچی پێت‌وایە دەتوانین کۆتایی بێنین بە هەژاری ڕەبەق؟" +هاوڵاتی جیهانی وەڵامی داوەتەوە: "ڕێگەیەکی دوورودرێژ و ئەستەم لە بەردەممانە- هەندێکجار شکست دێنین و شکست دێنین. +بەڵام وەک بزووتنەوە گەورەکانی مافی سڤیل و دژەئاپارتاید، سەردەکەوین، لەبەرئەوەی بەیەکەوە بەهێزتر دەبین. +ژانت جەکسۆن، ویکند، شان مەندز، کاردی بی، ژانل مۆنایە ژمارەیەک لەو هۆنەرمەندانەن بەڕێوەبەردنی ئەمساڵیان لە نیۆیۆرک لە ئەستۆیە کە بە خانەخوێی دەبورا- لی فورنس و هیو جەکمەن دەبێت. +ئەمریکا دەتوانێت هێزی دەریایی بەکار بێنێت بۆ "گەمارۆدان" بە مەبەستی ئاڵۆزکردنی هەنادرەکاری وزەی ڕووسیە- وەزیری ناوخۆ +بە قسەی واشنگتۆن ئەگزمینەر، ڕایان زینک، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە واشنگتۆن "ئەگەر پێویست بکات" هێزی دەریایی بۆ بەرگری لە دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکانی، وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەکار بێنێت. +زینک ڕووسیە تۆمەتبار دەکات بوونی ئەو لە سووریا- بەتایبەت ئەو شوێنەی بە بانگهێشتکردنی حکومەتی یاسایی چالاکی دەکات- پاساوێکە بۆ بەدەستهێنانی بازاڕی نوێی وزە. +بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو وتوویەتی، " من بڕوام وایە هۆی ئەوەی ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن ئەمەیە، دەیانهەوێ دەڵاڵی وزە بکەن بە هەمان شێوە کە لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات، نیوەی باشوور دەیکەن." +و، بە گوێرەی بەرپرسەکە، شێواز و ڕێگا هەن بۆ کارکردن لە سەری. +“ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەم توانایەی هەیە، بە هێزی دەریاییمان، بۆ دڵنیا بوون لەوەی کە ڕێڕەوە دەریاییەکان کراوەن، و، ئەگەر پێویست بکات، بۆ گەمارۆ خستنەسەر، بۆ دڵنیا بوون لەوەی وزەکانیان بۆ بازاڕ ناچێت،” ئەو ئاوای وت. +زینک قسەی بۆ ئامادەبووانی بۆنەیەک دەکرد کە لە لایەن هاوپەیمانی بەکاربەرانی وزە میوانداری کرا بوو، کە گروپێکی قازانج نەویستە کە خۆی وەک “دەنگی بەکاربەری وزە” لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەناسێنێت. +شێوازەکانی مامەڵەی واشنتۆنی لەگەڵ ڕووسیا و ئێران بەراورد کرد، بە سەرنجدانی ئەوەی کە لە ڕووی کاریگەریەوە وەک یەک وان. +“بژاردەی ئابوری سەر ئێران و ڕووسیا، کەم یان زۆر، سوودی هەیە و شوێنی سووتەمەنیەکان دەگرێتەوە،” وای وت، لەو کاتەی ئاماژەی بۆ ڕووسیا کرد وەک “یەک هەڵخەڵەتاندن” بە ئابوریەکی پشت بەستوو بە سووتەمەنی بە بەرد بوو. +وتەکە لەو کاتەوە دێت کە ئیدارەی ترەمپ لە ئەرکدا بووە بۆ زیادکردنی هەناردەی گازە سروشتیە شلکراوەکەی بۆ ئەورووپا، بۆ شوێنگرتنەوەی ڕووسیا، کە بژاردەیەکی زۆر هەرزانترە بۆ بەکاربەرە ئەورووپیەکان. +بەهۆی ئەم ڕاستیە، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ، بە لەخۆگرتنی خودی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، هەوڵی ڕازیکردنی ئەڵمانیا دەدات بۆ ئەوەی لە پرۆژەی هێڵی بۆڕی نۆرد ستریمی ٢ی “نەگونجاو” دەربچێت، کە بە گوێرەی ترەمپ، وایکردووە بەرلین ببێتە “نێچیری” مۆسکۆ. +ڕووسیا بەردەوام جەختی کردۆتەوە کە هێڵی بۆڕی نۆرد ستریمی ٢ کە تێچووەکەی ١١ ملیار دۆلارە، کە بۆ دوو هێندەکردنی توانای هێڵی بۆڕیەکەیە بۆ ١١٠ ملیار مەتر سێجا، کە پرۆژەیەکی تەواو ئابوریە. +کرێملن دەڵێت کە دژایەتیکردنی بەردەوامی واشنتۆن بۆ پرۆژەکە هۆکاری ئابوری لە پشتەوەیە و نموونەیەکە بۆ پێشبڕکێی نادادپەروەرانە. +“لەو باوەڕە دام بۆچوونێکی هاوبەشمان هەیە کە وزە ناکرێت ئامرازێک بێت بۆ ئەوەی فشار دروست بکەین و بەکاربەران پێویستە بتوانن دابینکەران هەڵبژێرن،” وەزیری وزەی ڕووسی ئەلێکسەندەر نۆڤاک ووتی لە دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەرزی وزەی ئەمریکا ڕێک پێر لە مۆسکۆ لە مانگی ئەیلول. +هەڵوێستەکەی ئەمریکا بوەتە هۆی کاردانەوەی توندی ئەڵمانیا، کە دووپاتی پابەندبوونی خۆی بە پرۆژەکە کردۆتەوە. +ڕێکخراوی سەرەکی ئەڵمانیا بۆ پیشەسازی، فیدراسیۆنی پیشەسازیەکانی ئەڵمانیا (BDI)، داوای لە ئەمریکا کردووە خۆی لە سیاسەتی وزەی ئەوروپا و ڕێکەوتنی دولایەنەی نێوان بەرلین و مۆسکۆ بە دوور بگرێت. +دیتیەر کێمپف، سەرۆکی فیدراسیۆنی پیشەسازیەکانی ئەڵمانیا (BDI) لە دوای کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی نێوان سەرۆکی ئەڵمانیا ئەنجێڵا مێرکڵ و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێڕ پوتین وتی “من کێشەیەکی گەورەم دەبێت کاتێک وڵاتێکی سێیەم خۆی لە دابینکردنی وزەی ئێمە هەڵدەقورتێنێت،”. +سیناتۆری ماسەچیوتس ئێلیزابێس وارین وتی دووچاری “دۆخێکی سەخت” دەبێت لەو کاتەی لە ساڵی ٢٠٢٠ خۆی سەرۆکایەتی دەپاڵێوێت +سیناتۆری ماسەچیوتس ئێلیزابێس وارین ڕۆژی شەمە وتی کە دووچاری “دۆخێکی سەخت” دەبێتەوە لە کاتی خۆ پاڵاوتنی بۆ سەرۆکایەتی لە دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەندی وەرز. +لە ماوەی کۆبوونەوەیەک لە هۆلیۆک، ماسەچیوتس، وارین دووپاتی ئەوەی کردەوە کەوا خۆی دەپاڵێوێت. +کاتی ئەوەیە ئافرەتان بۆ واشینتۆن بچن و حکومەتە شکخستخواردووەکەمان چاک بکەنەوە کە لە سەرەوەی هەڕەمەکە ئافرەتی تێدایە،" بە گوێرەی The Hillئاوای ووت. +لە دوای ٦ی تشرینی دووەم، بە جددی سەیری خۆ پاڵاوتن بۆ سەرکۆمار دەکەم. +وارین هێرشی کردە سەر سەرۆک ترەمپ لە ماوەی کۆبوونەوەکە، ووتی کەوا ئەو "ئەم وڵاتە بە ئاڕاستەیەکی هەڵەدا دەبات. +من زۆر نیگەرانی ئەوەم دەربارەی ئەو شتانەی ترەمپ بە دیموکراتیەتەکەی ئێمەی دەکات. +وارین لە ڕەخنەکەی لە ترەمپ و پاڵێوراوەکەی بۆ دادگای باڵا برێت کاڤاناوگ زۆر ڕاشکاو بووە. +وارین لە توویتێکدا لە ڕۆژی هەینی ووتی "بێگومان پێویستیمان بە لێکۆڵینەوەیەکی ئێف بی ئای هەیە پێش دەنگدان. +ڕاپرسیەک ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو کرایەوە، هەرچۆنێک بێت، زۆرینەی پێکهێنەرە سەرەکیەکانی خودی وارین بە باشی نازانن کەوا خۆی بۆ ٢٠٢٠ بپاڵێوێت. +لە سەدا پەنجا و هەشتى دەنگدەرانی ماساچیوتس وتیان کە نابێت سیناتۆرەکە خۆی بپاڵێوێت، بەگوێرەى ناوەندی توێژینەوەی سیاسی زانکۆی سوفۆلک/ڕاپرسی بۆستن گلۆب. +لە سەدا سی و دوو پشتیوانی لەم جۆرە خۆ پاڵاوتنە دەکەن. +ڕاپرسیەکە پشتیوانی زیاتری بۆ خۆ پاڵاوتنی حاکمی پێشووتر دیڤال پاتریک نیشاندا، کە لە سەدا ٣٨ی پشتیوانی خۆپاڵاوتنی چاوەڕوانکراو دەکەن و لە سەدا ٤٨یش دژی ئەمەن. +ناوە دیارەکانی دیکەی دیموکراتەکان گفتوگۆیان دەربارەی خۆ پاڵاوتنی ٢٠٢٠ کرد تا جێگری پێشووتری سەرۆک جۆو بایدن و ڤێرمۆنت و سیناتۆر بێرنی ساندرێس بگرێتەوە. +بایدن وتی بە فەرمی لە مانگی کانونی دووەم بڕیار دەدات، بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەسۆشیەتید پرێس. +سارا پاڵین باس لە هەراسانی تراک پاڵین دەکات لە خۆپیشاندانەکەی دۆناڵد ترەمپ. +تراک پاڵینی تەمەن ٢٦ ساڵ، یەک ساڵی لە عێراق بە سەر بردووە دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلول پەیوەندی بە خزمەتی سەربازی کردووە. +ڕۆژی دووشەممە دەسگیرکرا و بە تۆمەتی ڕووداوی توندوتیژی خێزانی تاوانبار کرا +کوڕەکەی من بە چیدا تێدەپەڕێت، لە گەڕانەوەدا بە چیدا تێدەپەڕێت، دەتوانم پەیوەستی بکەم بە خێزانەکانی دیکەش کە هەست بە دەرەنجامەکانی شۆک و هەندێک ئاڵوزی دەکەن کە سەربازەکانمان لەگەڵی دا دەگەڕێنەوە"، لە خۆپیشاندانێک بۆ دۆناڵد ترەمپ لە تولسا، ئۆکلاهۆما بە ئامادەبووانی وت. +پالین دەستگیرکردنەکەی ئەوی بە "کێشەیەکی کپکراو" ناوبرد و بۆ کوڕەکەی خۆی و جەنگاوەرە دێرینەکانی دیکە وتی "کەمێک بە جیاوازیەوە دەگەڕێنەوە، بە دۆخێکی نالەبار دەگەڕێنەوە، پرسیار دەکەن ئەگەر ئەو ڕێزگرتنە هەبێت کە سەرباز و هێزی ئاسمانی هاوپیشەیی و هەموو ئەندامێکی هێزی سەربازی کە بە وڵاتیان بەخشیوە. +ڕۆژی دووشەممە لە واسیلا، ئەلاسكا دەستگیرکرا و بە تۆمەتی هێرشی توندوتیژی خێزانی بۆ سەر ئافرەتێک تۆمەتبار کراوە، بە تێکهەڵکێش لەگەڵ ڕاپۆرتێکی توندوتیژی خێزانی و هەبونی چەک لەو کاتەی سەرخۆش بووە، بە گوێرەی دان بێنێت، قسەکەرێکی فەرمانگەی پۆلیسی واسیلا. +١٨ ویلایەت، دیستریتکتی کۆڵەمبیا پشتیوانی لە ئاستەنگی سیاسەتی نوێی پەنابەری دەکەن +هەژدە ویلایەت و دیستریکتی کۆڵەمبیا پشتیوانی لە ئاڵنگاریەکی یاسایی دەکەن بۆ سیاسەتێکی نوێی ئەمریکا کە ڕێگری لە پەنابەری دەکات بۆ ئەوانەی قوربانی ڕاکردنی چەتەیی یان توندوتیژی خێزانین. +بەگوێرەی هەواڵی NBC، نوێنەرانی ١٨ ویلایەت و دیستریکتەکە ڕۆژی هەینی ڕوونکردنەوەیەکی دۆستی دادگایان لە واشینتۆن پێشکەشکرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕووبەڕوو بوونەوەی سیاسەتی داواکاری پەنابەری. +ناوی تەواوی داواکار لە تاوان بەرامبەر داواکاری دانیشتنەکان کە یەکێتی ئازادیە مەدەنیەکانی ئەمریکا لە مانگی ئاب لە دژی سیاسەتی فیدڕاڵی پێشکەشی کردووە هێشتا ئاشکرا نەکراوە. +وتی کە هاوبەشەکەی "و ئەندامە تووندوتژیەکانی دەستەکەی لە کوڕەکان،" مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کردووە بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا داواکاری ئەویان بۆ پەنابەری لە ٢٠ی تەموزدا ڕەت کردەوە. +لە تێکساس دەست بەسەر کرا. +داواکاری گشتی ویلایەت کە پشتیوانی گرەیس دەکات وەسفی ئێلسیڤادۆر، هیندۆراس و گواتیمالای کرد، کە ژمارەیەکی زۆری داواکاری پەنابەری لە ئەمریکا بەرهەم دێنێت، بەهۆی ئەوەی خەڵکەکە دووچاری کێشەی سەخت دەبنەوە بەهۆی چەتەکان و توندوتیژی خێزانی. +سیاسەتی نوێی پەنابەری ئەمریکا کە بڕیارێکی ساڵی ٢٠١٤ یە لە لایەن دەستەی تێهەڵچوونەوە کە ڕێگەی بە کۆچبەرە بێ بەڵگەنامەکان دەدات لە تووندوتیژی خێزانی ڕا بکەن بۆ ئەوەی داواکاری بۆ پەنابەری پێشکەش بکەن. +داواکاری گشتی دیستریکتی کۆڵەمبیا کارڵ ڕاسین لە ووتەیەکدا ڕۆژی هەینی وتی کە سیاسەتە نوێیەکە “دەیان ساڵی یاسای ویلایەت، فیدڕالی و نێودەوڵەتی پشتگوێ دەخات.” +کورتەی دۆستی ژینگەی ئەمەی وت ”یاسای فیدڕاڵی داوای ئەوە دەکات کە هەموو داواکاریەکانی پەنابەری لە سەر ڕاستی و بارودۆخی تایبەتی داواکاریەکە بڕیاریان لە سەر بدرێت، و ئەم جۆرە یاسایەش پێشێلی ئەو بنەمایە دەکات”. +لە ڕوونکردنەوەکەدا داواکاری گشتی زیاتری باسی لە سیاسەتی ڕەتکردنەوەی هاتنە ناوەوەی پەنابەرانی کرد کە زیان بە ئابوری ئەمریکا دەگەیەنێت، بەوەی کە زیاتر دەبن بە کەسانی پێشەنگکار و “دابینکردنی هێزی کاری پێویست.” +داواکاری گشتی جێف سێشنس لە مانفەرمانی بە دادوەرەکان کرد کە چی تر پەنابەری بەو کەسانە نەدەن کە لەدەست توندوتیژی خێزانی و چەتەیی ڕادەکەن. +سێشنس لە ڕاگەیاندنەکەی لە ١١ی حوزەیران دەربارەی سیاستەکە ئەمەی وت ”پەنابەری بۆ ئەوانەی وڵاتی خۆیان بەهۆی چەوساندنەوە یان ترس لە هۆکاری ڕەگەزی، ئایینی، نیشتیمانی یان ئەندام بوون لە گروپی کۆمەڵایەتی یان بۆچوونی سیاسی جێدەهێڵن، بەردەستە”. +پەنابەری هەرگیز بە مانای چارەسەری گشت کێشەکان نەبووە -- تەن��نەت گشت کێشە جددیەکانیش -- کە خەڵکی ڕۆژانە لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە. +هەوڵەکانی ڕزگارکردن لە پالو بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان لەوکاتەی ژمارەی گیان لەدەستدان دوو هێندە دەبێت +بۆ ڕزگاربووان، بارودۆخەکە بەردەوام بەرەو خراپتر بوون دەچوو. +دایکێکی تەمەن ٣٥ ساڵان ڕێسکا کوروسما وتی "زۆر لەوە دەچیت سەخت بێت"، کە دڵنەوای کوڕەکەی خۆی دەکردەوە لە ناوەندێکی چۆڵکردن لە شارە وێرانەکەی پالو. +هەموو خولەكێک ئەمبولانسێک تەرم دێنێت. +ئاوی پاک زۆر کەمە. +دانیشتووانەکە دەبینران کە بۆ ماڵە وێرانەکانی خۆیان دەگەڕانەوە، کەرەستە نوقم بووەکانی ناو ئاویان هەڵدەگرتەوە، هەوڵی ڕزگارکردنی هەر شتێکیان دەدا کە بکرابا. +سەدان خەڵک بریندار بوون و نەخۆشخانە وێرانبووەکان بەهۆی زەمین لەرزەی ٧.٥ پڕ ببوون. +هەندێک لە بریندارەکان، وەک دوی هاریس، کە پشت و شانی شکابوو، لە دەرەوەی نەخۆشخانەی سەربازی پالو چاوەڕوانی دەکرد، کە تیایدا نەخۆشەکان لە دەرەوە چارەسەر دەکران بەهۆی زەمین لەرزە بەهێزەکانی دواتر. +چاوەکانی پڕ ببوون لە فرمێسک لەو کاتەی باسی لە هەستەکانی خۆی کرد بۆ بوومەلەرزە تووندەکە کە نهۆمی پێنجەمی ئوتێلەکەی هەژاند کە خۆی و هاوسەرەکەی و کچەکەی تیایدا بوون. +"هیچ کاتێک نەبوو تا خۆمان ڕزگار بکەین. +کەوتبوومە ناو بەشە ڕووخاوەکانی دیوارەکە، وابزانم، "هاریس بە ئەسۆشیەتید پرێسی وت، وتی کە خانەوادەکەی بۆ زەماوەندێک لە شارۆچکە بوون. +"بیستم هاوسەرەکەم داوای یارمەتی دەکرد، بەڵام دواتر دەنگی نەما. +نازانم چی بە سەر ئەو و منداڵەکەم هات. +هیوادارم ئەوان سەلامەت بن." +باڵیۆزی ئەمریکا چین تاوانبار دەکات بە 'هەراسانکردن' بە 'ڕیکلامی پڕوپاگاندەیی' +یەک هەفتە دوای ئەوەی ڕۆژنامەیەکی فەرمی چینی ڕیکلامێکی چوار لاپەڕەیی لە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی کرد بە برەودان بە سوودی دوو لایەنەی بازرگانی ئەمریکا-چین، باڵیۆزی ئەمریکا لە چین پەکینی تاوانبارکرد بە بەکارهێنانی میدیای ئەمریکی بۆ بڵاوکردنەوەی پڕوپاگاندە. +ئەمریکا. سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ چوار شەممەی ڕابردوو ئاماژەی بە ڕۆژنامەی ڕۆژانەی چینی کرد لە تەواوکەری دێس مۆنیس ڕیجستەر - پڕفرۆشترین ڕۆژنامەی ویلایەتی ئایۆوا - لە دوای تاوانبارکردنی چین بەوەی بەدوای خۆهەڵقورتاندن بووە لە هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ٦ی تشرینی دووەم، تۆمەتێک کەوا چین ڕەتی دەکاتەوە. +تۆمەتبارکردنی ترەمپ کە پەکین هەوڵیداوە خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەڵقورتێنێ، نیشاندەری ئەو شتەیە کە بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆیتەرزیان وتوە کە قۆناغێکی نوێیە لە هەڵمەتی فشارکردن لە لایەن واشینتۆن بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر چین. +لە کاتێک دا بۆ حکومەتە بینیەکان ئاساییە ڕیکلام دابنێن بۆ برەودان بە بازرگانی، پەکین و واشینتۆن لە کاتی ئێستادا لە جەنگێکی بازرگانیدان کە ئاستەکانی باجی گومرگیان لە سەر هەناردەی یەکتر زیاد کردووە. +پسپۆڕانی چینی و ئەمریکی وتیان باجی گومرکی تۆڵەسێنی چین لە جەنگی بازرگانی بەو شێوازە داڕێژراون زیان بەر هەناردەکارانی ویلایەتەکانی وەک ئایۆوا بگەیەنێت کە پشتگیریان لە پارتی کۆماری ترەمپ کرد بوو. +تێری برانستاد، باڵیۆزی ئەمریکا لە چین و حاکمی پێشووتری ئایۆوا، هەناردەکارێکی سەرەکی کاڵای کشتوکاڵی بۆ چین، وتی پەکین زیانی بە کارمەندان، جووتیاران و بزنسمانەکانی ئەمریکا گەیاندووە. +چین، برانست��د لە بۆچوونێکدا لە ژمارەی یەک شەمەی دێس مۆینس ڕیجستەر نووسیویەتی، "ئێستا دوو هێندە دەبێت لە سەر ئەم هەراسانکردنە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگاندە لە ڕۆژنامەگەری ئازادی ئێمەدا." +برانستاد نووسیویەتی "بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگاندەکانی، حکومەتی چین سوود لە ئازادی دەربڕین و ڕۆژنامەگەری ئازادی ئەمریکا وەردەگرێت لە ڕێگەی دانانی ڕیکلامی پارەدراو لە دێس مۆنیس ڕیجستەر". +هەروەها نووسیویەتی "لە بەرامبەردا، لە ستاندی هەواڵی شەقامەکان لە پەکین، دەنگی جیاوازی سنووردار دەدۆزیتەوە و هیچ ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەقینەی بۆچوونەکان نابینیت کە ڕەنگە خەڵکی چینی لە سەر دۆخی ئابوری کێشەداری چین هەیان بێت، بەهۆی ئەوەی میدیا لە ژێر کۆنتڕۆڵی پارتی کۆنتراستی چیندایە". +هەروەها وتی "یەکێک لە ڕۆژنامە دیارەکانی چین خۆی دزیەوە لە ئۆفەری بڵاوکردنەوەی" وتارەکە، گەرچی نەیگوت کامە ڕۆژنامە. +شیکارکاران هۆشداری دەدەن کە کۆماریەکان ئافرەتە دەنگدەرەکان دوور دەخەنەوە لە پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاست لەگەڵ کاڤاناوگ دیباکڵ +هەروەک بەرپرسە باڵاکان هاوڕان و بەرگری لە پاڵێوراوی دادگای بالا برێت کاڤاناوگ دەکەن لە بەرامبەر چەندین بانگەشەی دەستدرێژی سێکسی، شیکارکارەکە هۆشداری داوە کە شکستێک دەبینن، بە تایبەتی بۆ ئافرەتان، لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی داهاتوو. +هەستەکانی پەیوەست بەمە زۆر بەرز بووە، و زۆرینەی کۆمارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە دەیانەوێت لە دەنگدانەکە بەردەوام بن. +گرانت ڕیهەر، پرۆفیسۆری زانستی سیاسی لە زانکۆی سیرکاوسی سکوڵی ماکسوێڵ لە وتارێکی بڵاوکراوە لە ڕۆژی شەممە بە The Hillی ڕاگەیاند "ئەو شتانە ناکرێت بۆ دواوە بگەڕێنرێنەوە،". +ڕیهێر وتی کە گومانی لە هەوڵی دوا ساتەکانی سیناتۆر جێف فلەیک (ئاڕ-ئەریزۆنا) هەیە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ئێف بی ئای بەس دەبێت بۆ ئەوەی تووڕەیی دەنگدەران دابمرکێنێتەوە. +کارین جیان-پیێرا، ڕاوێژکارێکی باڵا و ئافرەتێکی قسەکەری نیشتیمانی بۆ گروپی پێشکەوتنخواز ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەی واشینتۆن دی سی وت "ئافرەتان ئەوە لە بیر ناکەن کە دوێنێ ڕووی دا - نە بەیانی و نە لە مانگی تشرینی دووەم لە بیری ناکەن". +بەیانی ڕۆژی هەینی، خۆپیشاندەرانی وتیان "مانگی تشرینی دووەم دێت!" کاتێک لە ڕێڕەوی ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندانیان دەکرد لەو کاتەی کۆمارییەکان کۆنترۆڵی لێژنەی یاسایی دەکەن بژاردەی ئەوەیان کرد بەردەوام بن لە پاڵاوتنی کاڤاناوگ سەرەڕای شایەتیدانی دکتۆر. کریستین بلاسی فۆرد، میک ڕاپۆرتی کرد کە. +ستو ڕۆتینبێرگ، شیکەرەوەیەکی سیاسی بێلایەنە، بە ماڵپەڕی هەواڵەکانی وت "هاندان و پەرۆشی دیموکراتی بەرەو دابەزین دەچێت". +"خەڵکی دەڵێن خۆی بەرز بووە؛ ئەوە ڕاستە. +بەڵام بەرزتریش دەبێت، بە تایبەتی لە نێوان دەنگدەرانی ئافرەتی شوێنەکانی دەوروبەر و دەنگدەرە گەنجەکان، ١٨ بۆ ٢٩ ساڵەکان، ئەوانە کە سەرۆکیان خۆش ناوێت، زۆرجار دەنگ نادەن." +تەنانەت پێش شایەتیدانی ئاشکرای فۆرد کە وردەکاری تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی دەکرد بەرامبەر پاڵێوراوی دادگای بالا، شیکەرەوەکان پێشنیاری کاردانەوەیەکیان دەکرد ئەگەر کۆمارییەکان بەردەوام بوونایە لە دووپاتکردنەوەکە. +مایکڵ ستیل، سەرۆکی پێشووی لێژنەی نیشتیمانی کۆمارییەکان، سەرەتای هەفتەی ڕابردوو، بەگوێرەىNBC News وتی "ئەمە بۆتە کێشەیەک بۆ پارتی کۆمارییەکان" +گای سێس��ل، بەڕێوەبەری پرایۆریتایز یو ئێس ئەی، گروپێکە کە یارمەتی هەڵبژاردنی دیموکراتەکان دەدات، بەم شێوازە ئاماژەی بۆ کەناڵە هەواڵیەکە کرد "بە تەنها دەربارەی دەنگدانی لێژنەکە یان دەنگدانی کۆتایی نیە یان ئایا کاڤاناوگ خراوەتە سەر کورسی، هەروەها دەربارەی شێوازی کۆمارییەکانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمە و چۆن مامەڵەیان لەگەڵی کردووە". +بەڵام، لەوە دەچێت خەڵکی ئەمریکا کەمێک دابەش بووبن لە سەر ئەوەی باوەڕ بە کێ بکەن لە شایەتیدانەکانی فۆرد و کاڤاناوگ، کەوا کەمێک زیاتر پشتگیری لە کاناوگ دەکەن. +ڕاپرسیەکی نوێ لە YouGov ئەوە نیشان دەدات کە لە سەدا ٤١ی وەڵامدەرەکان بێگومان یان زیاتر باوەڕیان بە شایەتیەکەی فۆرد کردووە، لە کاتێکدا لە سەدا ٣٥ ی وتوویانە کە بێگومان یان زیاتر باوەڕ بە کاڤاناوگ دەکەن. +هەروەها، لە سەدا ٣٨ی وتوویانە کە باوەڕیان وابووە کاڤاناوگ بێگومان لە کاتی شایەتیەکەیدا درۆی کردووە، لە کاتێکدا لە سەدا ٣٠ی هەمان شتیان دەربارەی فۆرد وتووە. +لە دوای فشارەکەی فلەیک، ئێف بی ئای لە کاتی ئێستادا لێکۆڵینەوە لە بانگەشەکان دەکات کە لە لایەن فۆردەوە پێشکەشکراون و لەگەڵ لایەنی کەم یەک سکاڵاکاری دیکە، دیۆرات ڕامیرێز، بە گوێرەی ڕاپۆرتی گاردیانز. +فۆرد لە بەردەم لێژنەی یاسایی ئەنجومەنی پیران لە ژێر سوێند لە هەفتەی ڕابردوو شایەتی دا کە کاڤاناوگ بە سەرخۆشی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستدرێژی کردۆتە سەری. +ڕامیرێز بانگەشەی ئەوە دەکات کە پاڵێوراوی دادگای بالا ئەندامی زاوزێی خۆی نیشانی ئەو داوە لەو کاتەی لە ئاهەنگێک بوونە لەو کاتەی لە ساڵی ١٩٨٠کان لە یەڵ خوێندوویانە. +داهێنەری تۆڕی ئینتەرنێت لە جیھاندا پلان دادەڕێژێت بۆ دەستپێكردنی ئینتەرنێتێکی نوێ بۆ ئەوەی شوێنی Google و Facebook بگرێتەوە +تیم بارنێرس-لی، داهێنەری تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی، دەست بەکارێک دەکات کە بەدوای پێشبڕکێکردنە لەگەڵ Facebook، Amazon و Google. +تازەترین پرۆژەی ئەفسانەکەی تەکنەلۆجیا، Inrupt، بریتیە لە کۆمپانیایەک کە پلاتفۆرمە سەرچاوە کراوەکەی بێرنەرس-لی بە ناوی Solid دروست دەکات. +Solid ڕیگە بە بەکارهێنەران دەدات ئەوە هەڵبژێرن لە کوێ داتاکانیان هەڵبگرن و خەڵکی ڕێگەپێدانی دەسگەیشتنیان بۆ کامە جۆری زانیاری هەیە. +لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ فاست کۆمپانی، بێرنەرس-لی گاڵتەی کرد کە ئینتەرنێتی دواوەی ئینرەپت بریتیە لە "زاڵ بوونی جیھان". +"پێویستە ئێستا ئەنجامی بدەین،" لە دەستپێكدا ئەمەی ووت. +"ساتێکی مێژووییە." +ئەپلیکەیشنەکە تەکنەلۆجیای Solid بەکاردێنێت بۆ ڕێگەدان بە خەڵکی تاوەکو "هەمارگەی ئۆنلاینی داتای کەسی" یان POD دروست بکەن. +دەکرێت لیستی پەیوەندی، لیستی ئەنجامدان، ڕۆژژمێر، کتێبخانەی مووزیک و ئامرازی دیکەی کەسی و پیشەگەری لەخۆ بگرێت. +وەک Google Drive, Microsoft Outlook, Slack و Spotify وایە کە هەموویان لە سەر یەک وێبگەڕ و هەموو کاتێک بەردەستن. +ئەوەی تایبەتە دەربارەی هەمارگەی داتای ئۆنلاینی کەسی ئەوەیە کە بە تەواوی بە ویستی بەکارهێنەرە کە کێ دەتوانێت دەستی بە چ جۆرە زانیاریەک بگات. +کۆمپانیاکە ناوی دەنێت "بەهێزکردنی کەسیی لە ڕێگەى داتاوە." +بیرۆکەکە بۆ Inrupt، بەگوێرەى بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە جۆن بروس، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە سەرچاوەكان، پرۆسەکان و کارامەیی گونجاو کۆ بکاتەوە بۆ یارمەتیدان تا Solid بۆ هەموو کەسێک بەردەست بێت. +لە کاتی ئێستادا کۆمپانیاکە لە بێرنە��س-لی، بروس پێک دێت، پلاتفۆرمێکی ئاسایش کە لە لایەن IBMەکە کڕدراوە، هەندێک ستافی پەرەپێدەر گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بۆ ئەوەی کار لە سەر پرۆژەکە بکەن، لەگەڵ کۆمەڵگەیەک لە کۆکاری خۆبەخش. +ئەم هەفتەیە دەست پێدەکات، پەرەپێدەرانی تەکنەلۆجیا لە سەرانسەری جیھان دەتوانن ئەپلیکەیشنی نامەرکەزیکراوی خۆیان دروست بکەن بە بەکارهێنانی ئامرازە بەردەستەکان لە سەر وێبسایتی Inrupt. +بێرنەرس-لی وتی کە خۆی و تیمەکەی قسە لەگەڵ "Facebook و Google ناکەن دەربارەی ئەوەی ئایا گۆڕانکاریەکی تەواو پێشکەش بکەن کە تیایدا گشت مۆدێڵەکاین بزنسیان بە شەو و ڕۆژێک کۆتایی پێ بێت. +"ئێمە داوای مۆڵەتی ئەوان ناکەین." +لە پۆستێکدا ڕۆژی شەممە دەربارەی میدیەم دامەزراو، بێرنەرس-لی نووسیویەتی کە پەیامی Inrupt "بریتیە لە پێشکەشکردنی وزەی بازرگانی و سیستەمێکی ئابوری بۆ یارمەتیدان لە پارێزگاریکردن لە نەزاهەت و کواڵیتی وێبی نوێی دروستکراو لە سەر Solid." +لە ساڵی ١٩٩٤، بێرنەرس-لی ئینتەرنێت تەواو گۆڕی کاتێک هاوپەیمانی تۆڕی ئینتەرنێتی جیھانی لە پەیمانگای ماساشیوتس بۆ تەکنەلۆژیا دامەزراند. +لەم مانگانەی ئەم دواییانەدا، بێرنەرس-لی دەنگێکی کاریگەر بوە لە دیبەیتی بێلایەنی ئینتەرنێت. +تەنانەت لە کاتی بەکارخستنی Inrupt، بێرنەرس-لی بە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری هاوپەیمانی تۆڕی ئینتەرنێتی جیھانی و دامەزراوەی وێب و دامەزراوەی داتای کراوە دادەنرێت. +بێرنەرس-لی زیاتر وتی "من تەواو گەشبینم بۆ سەردەمی داهاتووی وێب". +بێرنارد ڤان: قەشەی خاچی ڤیکتۆریای جەنگی جیهانی یەکەم یادی کرایەوە +تاکە کەنیسەی ئینگلترا کە خاچی ڤیکتۆریا بباتەوە لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەم وەک جەنگاوەێک یادی ١٠٠ ساڵەی لە شارەکەی خۆی کرایەوە. +موقەدەم بێرنارد ڤان لە ٢٩ی ئەیلولی ساڵی ١٩١٨ لە هێرشێکدا لە بێڵینگلیس و لیهاوکۆرت خەڵاتەکەی بردەوە. +هەرچۆنێک بێت، چوار ڕۆژ دواتر لە لایەن نیشانەشکێنێک کوژرا و هەرگیز نەیزانی کە بەرزترین شانازی سەربازی بەریتانی بردۆتەوە. +بەردێکی یادگاری لە لایەن دوو لە نەوەکانی پەردەیان لە سەر لابرا لە نمایشێک لە ڕوشدێن، نۆرسامپتۆنشایەر، لە ڕۆژی شەممەدا. +یەکێک لە کوڕەزاکانی، مایكڵ ڤان، ووتی کە "سومبڵێکێ ناوازە" بوو، ڕەنگە بەردەکە تەواو ١٠٠ ساڵ لە دوای بردنەوەی خەڵاتەکە لە لایەن باپیریەوە ئاشکرا کراوە. +بەگوێرەی ڕۆژنامەی لەندەن، لە ٢٩ی ئەیلولی ساڵی ١٩١٨، موقەدەم ڤان سەرکردایەتی بەتالیۆنەکەی خۆی کردووە لە کەناڵی دی سەینت کوێنتین "بە ناو تەمێکی زۆر چڕ و لە ژێر هێرشی سەختی مەیدانی و چەکەوە." +دواتر بۆ هێڵی شەڕکردن بردرا بە "مەزنترین جوامێری" سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی کرد بەر لە ڕووبەڕوو بوونەوەی مەیدانی بە گرتنی چەک بە یەک دەست و کوشتنی سێ لە دەستە سەربازیەکان. +موقەدەم ڤان لە لایەن نیشانەشکێنێکی ئەڵمانی لە ٤ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩١٨ کوژرا - تەنها نزیکەی مانگێک بەرلەوەی جەنگ کۆتایی بێت. +مایکڵ ڤان، ٧٢، وتی کە کردارەکانی باپیرەی "شتێک بوون کە دەزانم کە هەرگیز ناتوانم بەدڵسۆزی بۆی بژیم بەڵام شتێکی خاکیە." +خۆی براکەی دکتۆر جەیمس ڤانیش تاجە گوڵینەیان خستە سەر نمایشەکە، کە لە لایەن باندی گەنجانی برێنتوود ئیمپیریال پێشەنگی دەکرا. +مایکڵ ڤان وتی کە "زۆر هەست بە شانازی دەکات بەوەی ڕۆڵی هەبێت لە نمایشەکە" و وتی "نەبەردی پاڵەوانێکی ڕەسەن نمایشکراوە لە ڕیگەی ئەو پشت��وانیەی کە لە لایەن خەڵکێکی زۆرەوە دراوە." +هەوادارانی MMA تەواوی شەو نەخەوتن بۆ سەیركردنی بیلاتۆر ٢٠٦، لە بری ئەوە پێپا پیگیان دەسکەوت. +بیر لەمە بکەوە، تەواوی شەوەکە نەخەوتوویت بۆ سەیركردنی بیڵاتۆر ٢٠٦ تەنها بێبەش بکرێیت لە سەیركردنی بۆنە سەرەكیەکە. +پسوولەکە لە سان خۆسێ ١٣ بەرەنگاربوونەوەی تێدا بوو، بەلەخۆگرتنی شەشیان لە سەر کارتە سەرەكیەکە و ڕاستەوخۆ لە کەناڵی ٥ لە بەریتانیا نیشاندرا. +لە کاتژمێر ٦ی بەیانی، کاتێک کە گێگارد مۆوساری و ڕۆری ماکدۆناڵد ئامادەکاریان دەکرد بۆ ئەویە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، بینەران لە بەریتانیا تووشی سەرسووڕمان بوون کاتێک ڕووماڵکردنەکە بۆ پێپا پیگ گۆڕا. +هەندێک زۆر کاری تێنەکرد دوای ئەوەی تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیان نەخەوت بوون بە تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەکە. +یەکێک لە هەوادارانی تویتەر گۆڕانکاریەکەی بۆ کارتۆنی منداڵان وەک "جۆرێک لە نوکتەی ناخۆش" وەسفکرد. +"ڕێنمایی حکومەتە کە لە کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەو ناوەڕۆکە گونجاو نەبوو بۆیە پێویست بوو بۆ پرۆگرامێکی منداڵان بیگۆڕن،" دەیڤ شوارتز، جێگری سەرۆکی بێڵاتۆر بۆ بە بازاڕکردن و پەیوەندی وتی، کاتێک دەربارەی گواستنەوەکە پرسیاری لێکرا. +""پێپا پیگ،" بەڵێ." +سەرۆکی کۆمپانیای بێڵاتۆر سکۆت کۆکەر وتی کەوا کار لە سەر خشتەکانی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا بینەرانی بەریتانیاش بگرێتەوە. +کۆکەر وتی، "وابزانم ئەو کاتەی بیر لە پەخشی دووبارە دەکەمەوە، وابزانم دەتوانین چارەسەری بکەین." +"بەڵام کاتژمێر شەشی بەیانیە لە ڕۆژی یەکشەممە لەوێ و ئێمە ناتوانین چارەسەری ئەمە بکەین تا ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی خۆمان، دووشەممە بە کاتی ئەوان. +کار لە سەر چارەسەرکردنی دەکەین. +باوەڕم پێ بکەن، کاتێک گۆڕا چەندین کورتەنامە ئالوگۆڕ دەکران و هەموویان دۆستانە نەبوون. +هەوڵمان دەدا چارەسەری بکەین، وامان هەستکرد کە کێشەیەکی تەکنیکیە. +بەڵام وانەبوو، کێشەیەکی حکومی بوو. +دەتوانم پەیمانتان پێ بدەم بۆ جاری داهاتوو دووبارە نابێتەوە. +دەیکەین بە پێنج جەنگ لە بری شەش - ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی دەیکەین - و هەوڵمان دا پێشکەشی هەوادارانی بکەین و تەنها لە ڕێژەی خۆی زیاتر بوو. +بارودۆخێکی بێبەختانەیە." +دیسکەکانی دیزێرت ئایلەند: تۆم داڵی هەستی بە پایەنزمی کرد بەهۆی لایەنی سێکسی خۆیەوە +مەلەوانی ئۆڵمپی داڵی دەڵێت بەو شێوازە گەورە بووە کە هەستی بە پایەنزمی کردووە بەرامبەر هەموو کەسێک بەهۆی لایەنی سێکسی خۆیەوە - بەڵام ئەمە هاندەر بووە بۆ سەرکەوتن. +لاوە تەمەن ٢٤ ساڵەکە وتی کە هەستی نەکردووە بۆ قوتابخانەی ناوەندی چووە کە "هەموو کەسێک وەک ئەو نیە." +لە کاتی قسەکردن دەربارەی یەکەم دیسکی ڕادیۆیی ٤ى دوورگەی بیابان کە لە لایەن لۆڕین لاڤرین پێشکەش دەکرێت، ووتی کە قسەی دەربارەی مافەکانی هاوڕەگەزبازان کردووە بۆ ئەوەی "هیوا" بە ئەوانی دیکە ببەخشێت." +هەروەها وتی کە بوونە باوک وای لێکردووە کەوا کەمتر گرنگی بە بردنەوەی ئۆلیمپیان بدات. +پێشکەشکارە ئاساییەکەی نمایشە درێژەکە، کریستی یەنگ، ژمارەیەک مانگ بەهۆی نەخۆشیەوە مۆڵەتی وەرگرتووە. +دەرکەوتن وەک نەفرەت لێکراوێک لە یەكەم پرۆگرامی لاڤێرن، دالی، وتی کە هەستی کردووە لە هەموو کەسێک "کەمتر بووە" کە گەورە بووە بەهۆی ئەوەی "لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتیەوە پەسەندکراو نەبووە حەز بە کوڕ و کچ بکات." +وتی: "تا ئەمڕۆ، ئەم هەستانەی هەست بە کەمتکردن بوون، و هەستکردن بە جیاواز بوون، شتە ڕاستەقینەکان بوونە کە هێز و توانای بە من داوە تا سەرکەوتوو بم." +ویستی ئەوە بسەلمێنێت کە ئەو "شتێک" بووە، وتی، تاوەکو هەموو کەسێک بێهیوا نەکات کاتێک لە کۆتایی دا لایەنی سێکسی خۆی دۆزیوەتەوە. +براوەی دوو جاری مەدالیای برۆنزی ئۆلیمپی بۆتە چالاکوانێکی ناوداری ئێڵ جی بی تی و ڕوخساری خۆی لە یاریەکانی کۆمنوێڵس لە ئوسترالیا بەکارهێنا بۆ داواکردنی ئەوەی وڵاتی زیاتر هاوڕەگەزبازی بە تاوان لە قەڵەم نەدەن. +وتی قسەی کردووە لەبەرئەوەی هەستی بە بەختەوەی کردووە تا بتوانێت بە کراوەیی بژیێت بی ئاڵۆزکاری و ویستویەتی "هیوا" بە کەسانی دیکە بدات". +پاڵەوانی جیھان بۆ سێ جار وتی کەوتۆتە داوی خۆشەویستی پیاوێک - دەرهێنەری ئەمریکی دەستین لانس بلاک، کە لە ساڵی ٢٠١٣ چاوی پێی کەوتووە - "بە سوپرایز منی گرت". +دالی ساڵی ڕابردوو هاوسەرگیری لەگەڵ براوەی ئۆسکار کرد، کە ٢٠ ساڵ لە خۆی گەورەترە، بەڵام وتی جیاوازی تەمەن هەرگیز نەبۆتە هۆی کێشە. +"کاتێک لە تەمەنێکی گەنجی دا بەم شتانە تێدەپەڕین" - لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بۆ یەکەم ئۆلیمپیاتی خۆی چوو و باوكی سێ ساڵ دواتر بەهۆی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا - وتی کە بۆی سەخت بووە کەسێک بدۆزێتەوە هەمان تەمەنی ئەوی هەبێت کە ئەزموونی هاوشێوەی خۆشی و ناخۆشی هەبێت. +دوو هاوبەشەکە لە مانگی حوزەیران بوون بە دایک/باوک، بۆ کوڕێک بە ناوی ڕۆبەرت ڕەی بلاک دالی، و دالی وتی "تەواوی تێڕوانین"ـەکە گۆڕاوە. +ئەو وتی "ئەگەر ساڵی ڕابردوو لە منت بپرسیایە، هەمووی دەربارەی ئەوە دەبوو 'پێویستە مەدالیایەکی زێڕ ببەمەوە". +"دەزانی چی، شتی گەورەتر لە مەدالیای ئۆلیمپی هەن. +مەدالیا زێڕینەکەی ئۆلیمپی من ڕۆبیە." +کوڕەکەی هەمان ناوی باوكی هەیە، ڕۆبەرت، کە لە ساڵی ٢٠١١ لە تەمەنی ٤٠ ساڵی دوای ئەوەی تووشی شێرپەنجەی مێشک بوو مرد. +دالی وتی کە باوکی پەسەندی ئەوەی نەکرد کە دەمرێت و یەکێک لە دوا شتەکانی کە داوای لێکرد بوو ئەوە بوو ئەگەر پلیتەکانیان بۆ پاڵەوانیەتی لەندەن ٢٠١٢ لا بێت - هەروەک ویستی لە ڕیزی پێشەوە بێت. +ئەو وتی "نەمتوانی پێی بڵێم باوکە 'تۆ' لەم ناوە نابیت تاوەکو لە ڕیزی پێشەوە بیت'،". +وتی "دەستی ئەوم گرت بوو لەو کاتەی لە هەناسەدان کەوت و تا ئەو کاتە بوو کە بە ڕاستی لە هەناسەدان وەستا و مرد کە من لە کۆتایی دا دانم پێدانا کە ناکرێت نەمرێت". +ساڵی دواتر داڵی لە ئۆلیمپیاتی ساڵی ٢٠١٢ پێشبڕکێی کرد و برۆنزی بردەوە. +وتی "ئەو کاتە زانیم کە ئەوە ئەو شتە بوو کە لە ژیان دا خەونم پێیەوە بینیبوو - تا بخلیسکێم لە بەردەمی کۆمەڵیک لە یارییە ئۆلیمپییەکان، هیچ هەستێکی لەمە باشتری نەبوو." +هەروەها ئیلهامی بژاردنی یەكەم گۆرانیش پێبەخشی - پراود لە لایەن هێزەر سمۆڵ - کە هاو ئاواز بوو لەگەڵی دا لە پەرەسەندنی بۆ ئۆلیمپیات و ئێستا مووچڕکی بەلەش دا دێنێت. +دیسکەکانی دیزێرت ئایلەند لە سەرBBC Radio ٤ دا یە لە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١١:١٥ بە کاتی بەریتانیا. +مایکڵسەنی لە سەر کورسی یەدەگ بوو لە جامی ڕایدەر لە ڕۆژی شەممە +فیڵ مایکڵسەنی ئەمریکی ڕۆژی یەکشەممە ژمارەیەک دەشکێنێت کاتێک ٤٧ەمین یاری جامی ڕایدەر دەکات، بەڵام پێویستە ئاستی خۆی بگۆڕیت بۆ خۆبەدوورگرتن لەوەی ساتێکی ناخۆشحاڵ بێت. +مایکڵسن، کە یاریەکە دەکات کە دوو ساڵ جارێک دەکرێت بۆ ڕیکۆردی جاری ١٢ەم، لە لایەن کاپتن جیم فوریک خ��ایە سەر کورسی یەدەگ بۆ چوار تۆپی و چواریی ڕۆژی شەممە. +لەبری ئەوەی چەقی کردار بێت، هەروەک زۆر وا بۆ ئەمریکا دەکات، براوە سەرەکیەکەی پێنج جارە ڕۆژەکەی خۆی بەشکرد لە نێوان ئەوەی سەرۆکی هاندەرەان بێت و کار لە سەر یاریەکەی خۆی بکات بەو هیوایەی چارەسەری کێشەکەی بکات. +هەرگیز شوفێرە ڕاستەوخۆکان لە لووتکەی پیشەکەی ئەو، ٤٨ ساڵانەکە تەواوی گونجاو نیە بۆ کۆرسی ناشناڵ گۆڵف، کە تیایدا سزای شووتکردنە هەڵەکان دەدات. +ئەگەر کۆرسەکە تەواو سەخت نەبێت، مایکڵسن، لە یاری نۆیەم ڕۆژی یەکشەممە، ڕووبەڕووی پاڵەوانی بەریتانیای کراوە فرانسێسکۆ مۆلیناری دەبێتەوە، کە لەگەڵ تۆمی فلیتوود یەکیان گرتووە بۆ بردنەوەی هەر یاریەكەیان لەم هەفتەیەدا. +ئەگەر ئەمریکییەکان، چوار خاڵ لە دەستپێکردنی ١٢ یاریە تاکەکان کەم بێتەوە و دەستپێکێکی باشیان هەبێت، یاریەکەی میاکڵسۆن دەتوانێت زۆر گرنگ بێت. +فوریک باسی لە بوونی متمانە کرد بە پیاوەکەی، نەوەک بە تەنها شتێکی دیکە بێت. +فوریک وتی "تەواو لەو ڕۆلە گەیشت کە ئەمڕۆ هەی بوو، دەستی لە پشتم دا و قۆڵی خستە دەوری ملم و ووتی بەیانی ئامادە دەبێت،". +"متمانەیەکی زۆری بەخۆی هەیە. +پارچەیەک ناوبانگە و لە ڕابردوو و ئەم هەفتەیەش زۆریشی بەم تیپە بەخشی. +ڕەنگ نەدەکرا دوو یاری بەدوای یەک یاری بکات. +چاوەڕوانی زیاتر بووم، بەڵام ئەمە شێوازەکەیەتی و ئەمەش ئەو ڕێگایەیە کە پێویستە پیایدا تێپەڕین. +دەیەوێت لەوێ بێت، هاوشێوەی هەموو کەسێکی دیکە." +مایکڵسن ژمارە پێوانەییەکەی فاڵدۆ دەشکێنێت بۆ زۆرترین یاری جامی ڕایدەر کە لە ڕۆژی یەکشەممە کرابێت. +هێمای کۆتای پیشەی جامی ڕایدەر دەبێت کە هەرگیز هاوتای ویستەکانی ژمارەی پێوانەیی تاکە کەسی نەبووبێت. +مایکڵسۆن ١٨ بردنەوە، ٢٠ دۆڕان و حەوت یەکسانکردنی هەیە، گەرچی فوریک وتی ئامادەبوونی ئەو هەندێک ورەی بەرجەستەی بە تیپەکە بەخشی. +ئەوی ڕوونکردەوە کە "ڕووخۆشە، سەرشێتانەیە، ژیرە، حەز دەکات گاڵتە لەگەڵ خەڵک بکات، و کەسێکی مەزنە کە لە ژووری تیپەکە دا بێت." +"وابزانم یاریزانە گەنجەکان چێژیان وەرگرت لەوەی لایان بێت، لەگەڵ، ئەم هەفتەیە، کە خۆش بوو سەیری بکەیت. +شتی زیاتر لە یاریکردن پێشکەش دەکات". +کاپتنی ئەوروپا تۆماس بیۆرن دەزانێت پێشەنگی کردن مەزن لە ماوەیەکی کەم دا نامێنێت +تۆماس بیۆرن، کاپتی ئەوروپی، بە ئەزموون دەزانێت کە پێشەنگیەکی گەورە بەرەو ڕۆژی کۆتایی تاکەکان دەچێت لە جامی ڕایدەر کە دەکرێت بە ئاسانی بۆ ئەزموونێکی نائاسوودە بگۆڕێت. +یاریزانە دانمارکیەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ لە ڤالدێریما دەرکەوت، کە تیای دا لایەنەێک لە لایەن سیڤ باڵێستیرۆس سەرکردایەتی دەکرد کە پێنج خاڵ لە پێشەوەی ئەمریکیەکان بوو بەڵام لە ساتەکانی کۆتایی چوونە پێشەوە بە پەراوێزێکی زۆر کەم، کە بە ئەنجامی ١٣ ١/٢- ١٤ ١/٢ بردیانەوە. +"بەردەوام بیری خۆتی دەهێنیەوە کە لە ڤالدێراما لە پێش بووین؛ لە بروکلین لە پێش بووین، کە تیای دا دۆڕاندمان، و لە ڤاڵدێراما، کە بردمانەوە، بەڵام تەنها، "بیۆرن وتی، کە وێنەی گیراوە، لە دوای سەیرکردنی گروپی ٢٠١٨بۆ بردنەوەی ٥-٣ لە ڕۆژی هەینی و دوێنێ بۆ ئەوەی پێشەنگی گۆلفی نیشتیمانی بکات بە ئەنجامی ١٠-٦. +بۆیە مێژوو من و هەموو کەسێکی تیمەکە لەم کاتەدا نیشان دەدات و ئەوەش کۆتایی نەهاتووە. +بەیانی تەواو ماندوو دەبیت. +لەوێ دەربچۆ و هەموو شتە دروستەکان ب��ە. +ئەمە کۆتایی نەهاتووە تا خاڵەکانی سەر تەختەکە بەدەست نەهێنیت. +ئێمە ئامانجێکمان هەبوو، و بریتیە لە هەوڵدان بۆ بردنەوەی ئەم نازناوە، و جەختەکەش لە سەر ئەمە دەمێنێتەوە. +من لەمێژە وتومە، من جەخت دەکەمە سەر ١٢ یاریزانەکە کە لە تیمی ئێمەن، بەڵام تەواو ئاگادارین ئەوەی لەلای بەرامبەر هەیە - مەزنترین یاریزانەکانی جیهان." +بیۆرن هەروەها وتی: خۆشحاڵم بە ئەدای ئەم یاریزانانە لەم یاریگا سەختەی گۆلف. "هەرگیز لەمەیان بە پێش خۆم ناکەوم. +بەیانی دۆخێکی جیاوازە. +بەیانی ئەدای تاکە کەسیە کە گرنگ دەبێت، و شتێکی جیاوازیشە بیکەیت. +شتێکی باشە لەوێ بیت لەگەڵ هاوبەشێک کاتێک شتەکان بەباشی دەڕۆن، بەڵام کاتێک بە تەنها لەوێیت، ئەو کات بەوە تاقی دەکرێیتەوە کە بە تەواوی توانای خۆت بیت وەک یاریزانێکی گۆڵف. +ئەوە پەیامەکەیە کە پێویستە پێش یاریزانەکان بکەویتەوە، ئەو پەڕی توانای خۆت بدەیت. +ئێستا، هاوبەشەکەت لە دواوە جێدەهێڵیت و ئەویش پێویستە ئەوپەڕی هەوڵی خۆی بدات." +بە پێچەوانەی بیۆرن، ژمارەی بەرامبەر جیم فوریک بەدوای ئەوە دەبێت یاریزانەکانی لە سەر ئاستی تاک باشتر یاری بکەن لەوەی وەک هاوبەش دەیکەن، بەردەکردنەکان جۆردەن سپێیت و جەستین تۆماسن، کە لە کۆی چوار خاڵ سێ خاڵیان بەدەست هێنا. +فوریک خۆی لە هەردووک دۆخدا بووە لەم ڕۆژانەی کۆتایی دا، کە بەشێک بووە لە تیمی براوەی بروکلین پێش ئەوەی دۆڕاو بێت کاتێک ئەوروپا "موعجیزەی مەدینە"ی کێشایەوە. +لە وەڵامی پرسیارێک دا وتی "هەموو وشەیەکی نەفرەتیم بیر دەکەوێتەوە" کە لە لایەن بێن کرێنشاو، کاپتنی ١٩٩٩ پرسیاری لێ‌کربوو، کە پێشەنگی یاریزانەکانی خۆی کرد لە دوایین ڕۆژدا. +"بەیانی ١٢ یاری گرنگمان هەیە، بەڵام دەمەوێت بۆ دەستپێكی خێرا بچم وەک ئەوەی لە بروکلین بینیتان، وەک ئەوەی لە مەدینە بینیتان. +کاتێک ئەم گوڕە بە یەک ئاڕاستە دەڕوات، فشارێکی زۆر دەخاتە سەر یاریەکانی ناوەراست. +پێکهاتەی خۆمان بەم شێوەیە دادەنێین و کوڕەکان بەو شێوازە دادەنێین کە هەستمان پێی کردووە، دەزانن، دەمانەوێت بەیانی هەندێک شتی سیحراوی بکەین." +تۆماس ئەرکی ئەوەی پێدراوە هەوڵ بدات سەرکردایەتی هێرشی پێچەوانە بکات و ڕووبەڕووی ڕۆی ماکلرۆی بێتەوە لە یاری لووتکە، لەگەڵ پاوڵ کاسی، جەستین ڕۆز، جۆن ڕام، تۆم فلیتوود و ئایان پاوڵتەری ئەوروپیەکانی دیکە لە نیوەی لووتکەدا. +"من لەگەڵ ئەم گروپە یاریزانە بەم شێوازە بوومە لەبەرئەوەی وا هەست دەکەم ڕووماڵی گشت ڕێگاکە دەکات،" بیۆرن بۆ تاکە دەسنیشانکردنەکانی ئاوای ووت. +کەشتی جەنگی ئەڵمانیا دووبارە دواخرا +پێویست بوو نوێترین کەشتی جەنگی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٤ ئەرکی پێدرابا بۆ شوێنگرتنەوەی کەشتیە جەنگیەکانی سەردەمی جەنگی سارد، بەڵام بە لایەنی کەم تا ساڵی داهاتوو لەوێ نابێت بەهۆی سیستەمی کێشەدا و زۆری تێچوو، بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوخۆیی. +خستنە گەڕێ "ڕەینلاند-پفالز،" کەشتی سەرەکی جۆری بادین-وێرتێمبێرگی نوێ، ئێستا تا نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ دواخراوە، بەگوێرەى ڕۆژنامەی دای زێیت کە قەسەکانی وتەبێژی سەربازیی گواستۆتەوە. +دەبوایە کەشتیەکە لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە هێزی دەریایی بکردایە، بەڵام بەهۆی کێشەکانی دوای گەیاندن چارەنووسی پرۆژەکەی پەک خست. +کەشی جۆری چواری بادین-وێرتێمبێرگ کە هێزی دەریایی لە ساڵی ٢٠٠٧ داوای کرد وەک شوێنگرەوەیە بۆ کەشتی جەنگی جۆری برێم��. +ڕوونە کە تۆپهاوێژی بەهێز، زنجیرەیەک موشەکی دژەفرۆکە و دژەکەشتی دەبێت لەگەڵ هەندێک تەکنەلۆجیای نهێنی، وەک راداری کەمکراوە، هێمای ژێرسوور و دەنگیی. +تایبەتمەندیە گرنگەکانی دیکە ماوەی چاککردنەوەی درێژتر دەگرێتەوە - دەکرێت نوێترین فەرگاتە بەکار بێنێت بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دووری بەندەرە ناوخۆییەکان. +هەرچۆنێک بێت، دواکەوتنی بەردەوام واتە کە کەشتیە جەنگیە ناوازەکە - وتراوە کە ڕێگە بە ئەڵمانیا دەدات هێزی لە دەرەوەی وڵات نیشان بدات - خۆی کۆن دەبێت تا ئەو کاتەی دەچێتە بواری خزمەتگوزاریەوە، بە گوێرەی تێبینیەکانی دای زێیت. +فریگاتی F١٢٥ چارەنووس خراپ ساڵی ڕابردوو هەواڵەکانی داگیر کردبووو، کاتێک هێزی دەریایی ئەڵمانیا ڕەتی کردەوە کەشتیەکە بخاتە کار و بۆ لەنگەرگەی بلۆم و ڤۆسی لە هامبۆرگ گەڕاندەوە. +ئەمە یەکەم جار بوو کە هێزی دەریایی کەشتیەک بۆ دروستکەرێکی کەشتی بگەڕێنێتەوە لە دوای گەیاندن. +شتی کەم زانرا دەربارەی هۆکارەکانی گەڕانەوەکە، بەڵام میدیای ئەڵمانی ئاماژەی بە ژمارەیەک "کەموکوڕی سۆفتوێر و هاردوێر" کرد کە وایکرد کەشتیە جەنگیەکە بێسوود بێت ئەگەر بخرێتە ئەرکی جەنگیەوە. +کێشەکانی سۆفتوێر گرنگ بوون بەهۆی ئەوەی کەشتیەکانی جۆری بادین-وێرتمبێرگ لە لایەن ١٢٠ کەشتیوانە دەخرێنە کار - تەنها نیوەی تاقمەکەی سەر فەرگاتەی جۆری برێمنی کۆن. +هەروەها، دەرکەوت کەوا کەشتیەکە کێشی گەلێک زۆرە کە کارکردنی کەم دەکاتەوە و توانای هێزی دەریایی کەشتیەکە سنووردار دەکات بۆ زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ لە ئایندە دا. +کەشتیە ٧٠٠٠ تەنەکە "ڕێینلاند-پیفالز" باوەڕ دەکرێت دوو هێندەی کەشتی هاوشێوەی خۆی قورس بێت کە لە لایەن ئەڵمانەکان لە جەنگی جیھانی دووەم بەکارهات. +جگە لە هاردوێری کێشەدار، نرخی کۆی پرۆژەکە - بە لەبەرچاوگرتنی ڕاهێنانکردن بە تاقمەکە - ئەویش دەبێتە کێشەیەک. +دەوترێت کە گەیشتۆتە نزیکەی ٣.١ ملیار یۆرۆ (٣.٦ ملیار دۆلار) - کەچی خۆی سەرەتا ٢.٢ ملیار یۆرۆ بووە. +کێشەکانی دەسکەوتنی نوێترین فەرگاتە زیاتر گرنگ بووە لە ڕۆشنایی هۆشداریەکانی ئەم دواییانە کە توانای هێزی دەریایی ئەڵمانیا کەم دەبێتەوە. +لە کاتێکی زووتری ئەم ساڵ، هانس-پیتەر بارتلس، سەرۆکی لێژنەی بەرگری پەرلەمانی ئەڵمانیا، دانی بەوە دانا کە هێزی دەریایی لە ڕاستی دا "توانای بڵاوەپێکردنی کەشتی نامێنێت." +بەپرسەکە وتی کێشەکە بەتێپەڕبوونی کات گەورە بووە، بەهۆی ئەوەی کەشتیە کۆنەکان لە ئەرک کەوتوون بەڵام هیچ کەشتیەک بۆ شوێنگرتنەوەیان دابین نەکراوە. +گلەیی ئەوەی کرد کە هیچ یەک لە کەشتیەکانی بادین-وێرتێمبێرگ توانای ئەوەیان نەبووە پەیوەندی بە هێزی دەریاییەوە بکەن. +متمانەی نیشتیمانی دەخرێتە سەر ژیانی نهێنی شەمشەمەکوێرەکان +توێژینەوەی نوێ ئەنجامدراوە لە خانووبەرەیەک لە بەرزاییەکانی سکۆتلەندە بە مەبەستی ئاشکراکردنی ئەوەی شەمشەمەکوێرەکان چۆن دیمەنی سروشتی بۆ دۆزینەوەی خۆراک بەکار دێنن. +بەو هیوایەی ئەنجامەکان ڕووناكی بخاتە سەر ڕەفتاری تاکە باڵندەی شیردەر و یارمەتیدەر بێت لە ڕێنوێنیکردنی چالاکیەکانی چاکسازی دارستانەکان و روبارەکان لە ئایندە دا. +توێژینەوەی زاناکان لە متمانەی نیشتیمانی سکۆتلەندە بەدواداچوون بۆ شەمشەمەکوێرە باوەکان، سۆرپانۆ و گوێچکەدارە قاوەییەکان و داوبێنتۆن دەکات لە باخچەکانی ئینروێر لە وێستەر ڕۆس. +تۆماری تایبەت دەخرێتە شوێنە سەرەکیەکان لە دەوروبەری ناوچەکە بۆ بەدواداچوونی چالاکیەکانی شەمشەمەکوێرەکان لە ماوەی وەرزەکە. +ستاف و خۆبەخشانی NHS ڕاپرسی گەڕۆک ئەنجام دەدەن بە بەکارهێنانی دۆزەرەوەی بە دەستی هەڵگیراو. +شیکردنەوەی دەنگی گشت تۆمارکردنەکان دڵنیای لەرەلەری بانگکردنی شەمشەمەکوێرە دەکاتەوە و لەگەڵ ئەوەی هەر یەک لە جۆرەکان چی دەکەن. +نەخشەیەک و ڕاپۆرتێکی شوێنی ژیان بەرهەم دەهێنرێت بۆ دروستكردنی وێنەیەکی تێروتەسەڵی دیمەنی سروشتی تایبەت بە ڕەفتاریان. +ڕۆب دێوار، ڕاوێژکاری پاراستنی سروشت بۆ NTS، هیوادارە ئەنجامەکان ئەوە ئاشکرا بکەن کامە ناوچەی شەمشەمەکوێرە گرنگترینن بۆ شەمشەمەکوێرەکان و چۆن لە لایەن هەر یەک لە جۆرەکان بەکار دێن. +ئەم زانیاریە یارمەتیدەر دەبێت لە دیاریکردنی سوودەکانی کاری بەڕێوەبردنی شوێنی ژیانی وەک دروست کردنی مێرگ و چۆنیش بە باشترین شێوە پارێزگاری لە دارستانەکان بکرێت بۆ شەمشەمەکوێرە و جۆرە پەیوەندیدارەکانی دیکە. +شەمشەمەکوێرەکان لە سکۆتلەندە و سەرانسەری بەریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەدەی ڕابردوودا کەمیان کردووە. +لەژێر هەڕەشەی کاری بنیاتنان و پەرەپێدان کە کار دەکاتە سەر ڕیشە و نەهێشتنی شوێنی ژیان. +تۆرباینی با و ڕووناکیش دەکرێت مەترسی دروست بکەن، هەروەک لەزگەی مێشگرتن و هەندێک چارەسەری دیکەی کیمایی کەرەستەکانی بنیاتنان، لەگەڵ هێرشی پشیلەی ماڵی. +لە ڕاستی دا شەمشەمەکوێرەکان کوێر نین. +بەڵام، بەهۆی ڕەفتاری ڕاوکردنی شەوانەیان گوێکانیان سوودبەخشترن لە چاوەکانیان لە کاتی ڕاوکردنی نێچیرەکان. +تەکنیکێکی ئاڵۆزی دەنگدانەوە-شوێن بەکاردێنن بۆ دەسنیشانکردنی مێشولە و بەربەستەکانی بەردەمیان. +NTS، کە بەرپرسیارە لە چاودێری زیاتر لە ٢٧٠ باڵەخانەی مێژوویی، ٣٨ باخچەی گرنگ و ٧٦٠٠٠ هێکتار زەوی لە وڵات، شەمشەمەکوێرەکان زۆر بە جددی وەردەگرێت. +دە پسپۆڕی ڕاهێنراوی هەیە، کە بەردەوام ڕاپرسی ئەنجام دەدەن، پشکنین دەکەن و هەندێك جاریش کاری ڕزگارکردن دەکەن. +تەنانەت ڕێکخراوەکە یەکەمین و تاکە شوێنی پاراستنی شەمشەمەکوێرەی سکۆتلەندەی دامەزراندووە لە تریڤای لە دەمفرایس و گالۆوی، کە خانەی هەشت جۆرە لە دە جۆرەکەی شەمشەمەکوێرە لە سکۆتلەندە. +بەڕێوەبەری شوێنەکە دەیڤید تۆمسۆن دەڵێت کە شوێنەکە بۆ ئەوان ناوچەیەکی نموونەییە. +ئەو وتی، "لێرەدا لە تریڤای ناوچەیەکی گەورەمان بۆ شەمشەمەکوێرە هەیە." +"باڵەخانەی کۆنمان هەیە، زۆرێک لە درەختی کۆن و شوێنی ژیانی باشمان هەیە. +بەڵام شتی زیاتر هەیە دەربارەی شەمشەمەکوێرەکان کە هێشتا نەزانراوە، بۆیە ئەو کارەی ئێمە لێرە و لە شوێنەکانی دیکە دەیکەین یارمەتیمان دەدات لە تێگەیشتنی زیاتر دەربارەی ئەوەی پێویستیان بە چیە بۆ مانەوە". +ئەو جەخت دەکاتە سەر گرنگی پشکنینی شەمشەمەکوێرەکان پێش ئەنجامدانی کرداری چاککردنەوەی ناو شوێنەکان بەهۆی ئەوەی دەشێت تێکدانی نەویسراوی یەک شوێنی دایکایەتی دەکرێت ٤٠٠ مێینە و گەنج بکوژێت، ڕەنگە تەواوی کۆمەڵەیەکی ناوخۆیی لەناو ببات. +شەمشەمەکوێرەکان پارێزراون و کوشتن، هەراسانکردن یان بێزارکردنیان یان تێکدانی هێلانەکانیان نایاسایییە. +ئێلیزابێس فێرێل، بەرپرسی سکۆتلەندی بۆ متمانەی پاراستنی شەمشەمەکوێرە، هانی خەڵکی گشتی داوە لە یارمەتیەکە بەشدار بن. +ئەو وتی: "هێشتا شتی زۆر ماوە دەربارەی شەمشەمەکوێرەکانمان فێر بین و بۆ زۆرێک لە جۆرەکانیان نازانین ئەوان چۆن گەشت دەکەن." +ڕۆناڵدۆ ڕەتی بانگەشەکانی دەستدرێژی سێکسی دەکاتەوە هەروەک پارێزەرەکانی پلانیان هەیە سکاڵا لە دژی گۆڤارە ئەڵمانیەکە بکەن +کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمەتەکانی سێکسی ڕەت کردەوە وەک "هەواڵی درۆ" وەسفکرد، وتی کە خەڵکی "دەیانەوێت خۆیان بە ناوبانگ بکەن" لە ڕێگەی ناوی ئەوەوە. +پارێزەرەکانی کار دەکەن بۆ سکاڵاکردن لە گۆڤارە هەواڵیە ئەڵمانیەکە دێر سپیگێڵ، کە تۆمەتەکانی بڵاو کردەوە. +هێرشبەرەکەی پورتوگال و یوڤەنتوس تۆمەتبارکراوە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێکی ئەمریکی، بە ناوی کاترین مایۆرگا، لە ژووری ئوتێلێک لە لاس ڤێگاس لە ساڵی ٢٠٠٩. +بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو کات بڕی $٣٧٥٠٠٠ داوە بۆ بێدەنگبوون دەربارەی ڕووداوەکە، ڕۆژی هەینی دێر سپیگێل بەم شێوەیە ڕاپۆرتی کرد. +لە کاتی قسەکردن لە ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆی ئینستاگرام بۆ ١٤٢ ملیۆن فۆڵەوەرەکەی چەند کاتژمێرێک دواى بانگەشەکردنی ڕاپۆرتەکان، رۆناڵدۆی تەمەن ٣٣ ساڵ، ڕاپۆرتەکانی بە "هەواڵی درۆ" ناو برد. +"نەخێر، نەخێر، نەخێر، نەخێر، نەخێر. +ئەوەی ئەمڕۆ وتیان، هەواڵی درۆ، "پێنج براوەی بالۆن دۆر بە کامیراکانی وت. +"دەیانەوێت لە ڕێگەی ناوی منەوە خۆیان ناودار بکەن. +شتێکی ئاساییە. +دەیانەوێت لە ڕێگەی ناوی منەوە خۆیان بەناوبانگ بکەن، بەڵام بەشێکە لە پیشەکە. +من کەسێکی خۆشحاڵم و هەموو شتێک باشە،" یاریزانەکە بە پێکەنینەوە وتی. +بەگوێرەى ڕۆیتەرز پارێزەرانی ڕۆناڵدۆ خۆیان ئامادەی دەکەن بۆ سکاڵاکردن لە دێر سپیگێل بەهۆی بانگەشەکان، کە ناوی دەنێن بە "ڕاپۆرتکردنی پەسەند نەکراوی گومان لە بواری تایبەتمەندیەتیدا". +پارێزەر کریستیان شێرتز وتی یاریزانەکە داوای قەرەبو کردنەوە دەکات بۆ "زیانی مەعنەوی بە بڕێک بەگوێرەی قورسی دەستدرێژیەکە، کە یەکێکە لە بەرچاوترین پێشێلکاریەکانی مافی کەسی لەم ساڵانەی دوایی دا." +ڕووداوە بانگەشە بۆ کراوەکە دەوترێت لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٩ ڕووی داوە لە سویتێک لە ئوتێلی پاڵمس و گازینۆی لاس ڤێگاس. +لە دوای یەکتر بینین لە یانەی شەوانە، ڕۆناڵدۆ و مایۆرگا بۆ ژوورەکەی یاریزانەکە گەڕاونەتەوە، کە گوایە لە دواوە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری، بەگوێرەى پەڕاوە پێشکەشکراوەکان لە دادگای خۆجێی کلارک لە نیڤادا. +مایۆرگا دەڵێت ڕۆناڵدۆ لێی پاڕاوەتەوە لە دوای ڕووداوە بانگەشە بۆ کراوەکە و پێی وت کە "لە سەدا ٩٩ کەسێکی باشە" و بە "لە سەدا یەک" داڕماوە. +فایلەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕۆناڵدۆ دووپاتی ئەوەی کردۆتەوە کە سێکسیان کردووە، بەڵام بە ڕەزامەندی بووە. +مایۆرگا هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە چۆتە لای پۆلیس و وێنەی گیراوی برینەکانی هەیە لە نەخۆشخانە، بەڵام دواتر بە ڕێککەوتنیکی دەرەوەی دادگا ڕازی بووە بەهۆی ئەوەی هەستی بە "ترس لە تۆڵەسەندنەوە" کردووە و نیگەرانی "گاڵتەپێکردنی ئاشکرا" بووە. +تەمەن ٣٤ ساڵەکە دەڵێت کە ئێستا بەدوای هەڵگەڕاندنەوەی ڕێککەوتنەکەیە هەروەک بەهۆی ڕووداوە بانگەشەبۆکراوەکە تووشی ترۆما بووە. +ڕۆناڵدۆ لە لێواری پەیوەندیکردن بوو لە ڕیال مەدرید لە مانچێستەر یونایتد لە کاتی دەست درێژیە بانگەشە بۆ کراوەکە، و ئەم هاوینەش پەیوەندی بە یانە زەبەلاحە ئیتالیەکە یوڤی کرد لە بەرامبەر١٠٠ میلۆن یورۆ. +برێکزیت: بەریتانیا 'هەتا هەتایە پەشیمان' دەبێت لە لەدەستدانی ئۆتۆمبێل د��وستکەرەکان +وەزیری بازرگانی گرێگ کلارک وتی بەریتانیا "هەتا هەتایە پەشیمان دەبێت" ئەگەر دۆخی خۆی وەک سەرکردەیەکی جیھان لە دەست بدات لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل لە دوای برێکزیت. +ئەو وتی "مایەی نیگەرانی" بووە کە تۆیۆتا یو کەی بە BBC وتوە کە ئەگەر بەریتانیا بەبێ ڕێکەوتن یەکێتی ئەورووپا جێ بهێڵێت ئەوە بۆ ماوەیەکی کاتی بەرھەمھێنان لە کارگەکەی خۆی لە بورناستۆن، نزیکی دێربی دەوەستێنێت. +بەڕێز کلارک وتی "پێویستمان بە ڕێکەوتنێکە". +بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی وتی کە کاریگەری دواکەوتنی سنوور لە ئەگەری نەبوونی ڕێکەوتنی برێکزیت دەبێتە هۆی قوربانیدان بە دەرفەتی کار. +وێستگەی بورناستۆن - کە ئۆریس و ئاڤێنسیسی تۆیۆتا دروست دەکات - ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٥٠٠٠٠ ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێنا کە ٩٠%ی بۆ بەشەکانی دیکەی یەکێتی ئەورووپا هەناردە کران. +مارڤین کوک، بەڕێوەبەری گشتی تۆیۆتا لە بورناستۆن وتی "بۆچوونی من ئەوەیە ئەگەر لە کۆتای مانگی ئایار لە یەکێتی ئەورووپا دەربچێت، ئەوە وەستانی بەرھەمھێنان کارگەکەی خۆمان دەبینین." +کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمۆبیلمان لە بەریتانیا ترسی زیاد بووە دەربارەی جێهێشتنی یەکێتی ئەورووپا بەبێ بوونی ڕێککەوتن لە سەر چۆنیەتی بازرگانی نێوان سنوورەکان، بە لەبەرچاوگرتنی هۆندا، بی ئێم دەبلیو و جاگوار لاندڕۆڤەر. +بی ئێم دەبلیو، بۆ نموونە، دەڵێت وێستگە لاوەکیەکەی لە ئۆکسفۆرد بۆ ماوەی یەک مانگ لە دوای برێکزیت دەوەستێنێت. +نیگەرانیە گەورەکان پەیوەستن بەوەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل دەیڵێن کە مەترسیەکانی زنجیرەی دابینکردنە لە ئەگەری برێکزیت بەبێ بوونی ڕێکەوتن. +هێڵی بەرھەمھێنانی تۆیۆتا تەنها لە سەر بنەمای "کاتی گونجاوە"، کە پارچەکان هەموو ٣٧خولەكێک لە دابینکەران لە بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا دێن بۆ ئۆتۆمبێلانی دروست دەکرێن. +ئەگەر بەریتانیا لە ٢٩ی ئادار بەبێ ڕێکەوتن یەکێتی ئەورووپا جێ‌بهێڵێت، ڕەنگە پچڕان لە سنوور هەبیت کە پیشەسازیەکە دەڵێت ڕەنگە ببێتە هۆی دواکەوتن و کەمی پارچەکان. +بۆ تۆیۆتا ئەستەم دەبێت زیاتر لە یەک ڕۆژ لیستی کەلوپەلەکانی بپارێزێت وەک وێستگەی دێربیشایەر، کۆمپانیاکە وتی، و بۆیە بەرھەمھێنان دەوەستێت. +بەڕێز کلارک وتی پلانی چاکەر تێریسا مەی بۆ پەیوەندیەکانی ئایندە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا "تەواو بیری لێکراوەتەوە بۆ ڕێگری کردن لەو پشکنینانە لە سنوور." +"پێویستە ڕێککەوتنێکمان هەبێت. ئەو بە پرۆگرامی ڕادیۆی ٤ی BBCی وت دەمانەوێت باشترین ڕێککەوتنمان هەبێت کە ڕێگەمان پێ بدات هەروەک دەڵێم بە تەنها سەركەوتن لە کاتی ئێستادا چێژی لێ وەربگیرێت بەڵام ئەوەیە بۆ ئێمە ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە". +"بەڵگە بە تەنها لە تۆیۆتا نا بەڵکو لە کۆمپانیای دروستکەرەکانی دیکە ئەوەیە کە پێویستە بە تەواوی بتوانین بەردەوام بین لەوەی زۆر سەركەوتوو بووە لە زنجیرەی دابینکردن." +تۆیۆتا نەیتوانی بڵێت بۆ ماوەی چەند بەرھەمھێنان دەوەستێت، بەڵام لە ماوەیەکی درێژخایەنتر، هۆشداری دا خەرجیەکان پێشبڕکێی وێستگە کەم دەکەنەوە و لە کۆتایی دا دەبێتە هۆی قوربانیدان بە هەلی کار. +پیتەر چوڤالاریس، کە بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ لە بورناستۆن کاری کردووە و نوێنەری یەکێتی یونایت بووە لە وێستگەکە، وتی ئەندامەکانی زۆر نیگەرانن: "بە ئەزموونی خۆم کاتێک دەرفەتەکانی کار دەڕۆن، ئەوە هەرگیز ناگەڕێنەوە. +گوتەبێژێکی حکومەت وتی: "پلانێکی ورد و باوەڕپێکراومان داڕشتووە بۆ پەیوەندییەکانی ئایندە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا." +ترەمپ دەڵێت، ڕەنگە کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ ڕۆسینستین دووبارە دوابخرێتەوە +کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە وتی کۆبوونەوەی باڵای ترەمپ لەگەڵ جێگری داواکاری گشتی ڕۆد ڕۆسینستین دەکرێت "هەفتەیەکی دیکە دوابخرێت" هەروەک جەنگ لە سەر پاڵێوراوی دادگای بالا برێت کاڤاناوگ بەردەوامە. +ڕۆسینستین چاودێری کاری ڕاوێژکاری تایبەت ڕۆبەرت مولەر دەکات، کە لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی ڕووسی دەکات، هاریکارانی ترەمپ و ڕووسیەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەربەستکردنی پێشبینیکراوی دادپەروەریە لە لایەن سەرۆکەوە. +جا ترەمپ جێگری داواکاری گشتی لەکار دوور بخاتەوە یان نا، و بەو جۆرە سەربەخۆیی موڵەر دەخاتە مەترسییەوە، کە بۆ چەندین مانگە قسەوقسەڵۆکی واشینتۆنی زیاد کردووە. +پێشتر لەم مانگە دا، نیویۆرک تایمز ڕاپۆرتی ئەوەی کرد کە ڕۆسینستین گفتوگۆی بەستنی ئامێرێکی کرد بۆ تۆماركردنی گفتوگۆکان لەگەڵ ترەمپ و ڕەنگە ببێتە هۆی لابردنی ترەمپ بەگوێرەی هەموارکردنی ٢٥ەم. +ڕۆسینستین ڕاپۆرتەکەی ڕەتکردەوە. +بەڵام دوو شەمەی ڕابردوو بۆ کۆشکی سپی چوو، بەبوونی ڕاپۆرت کە خەریک بووە دەست لەکار بکێشێتەوە. +لەبری ئەوە، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ترەمپ، کە ئەو کات لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە نیویۆرک، بۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕاگەیەنرا. +ترەمپ وتی "نایەوێت" ڕۆسینستین لەکار لابدات بەڵام دواتر کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ ڕێگری کردن لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دانیشتنی لێپرسینەوەی لێژنەی یاسایی ئەنجومەنی پیران کە تیایدا کاڤاناوگ و یەکێک لە ئافرەتەکان کە بە بەدڕەفتاری سێکسی تاوانباری کردووە، دکتۆر کریستین بالسی فۆرد، هەردووکیان شایەتییان دا. +ڕۆژی هەینی، ترەمپ فەرمانی بە لێکۆڵینەوەیەکی یەک هەفتەی ئێف بی ئای کرد بۆ بانگەشەکان لە دژی کاڤاناوگ، کە بووە هۆی دواخستنی زیاتری دەنگدانی تەواوی ئەنجومەنی پیران. +گوتەبێژی ڕۆژنامەوانی ترەمپ، سارا ساندرێس، ڕۆژی یەکشەممە لە فۆکس نیوز دەرکەوت. +دەربارەی کۆبوونەوە ڕۆسینستین پرسیاری کرد، وتی: "ڕێکەوتێک بۆ ئەمە دیاری نەکراوە، ڕەنگە ئەم هەفتەیە بێت، دەتوانم پێشبینی ئەوە بکەم کە هەفتەیەکی دیکە دوا بخرێت بەهۆی گشت شتەکانی دیکە کە لە دادگای باڵا ڕوودەدەن. +بەڵام سەیر دەکەین و من گشت کاتێک هەواڵی تازە بە میدیا دەدەم." +هەندێک پەیامنێر ڕەخنە لەمە دەگرن: ساندرێس کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لەوەتەی ١٠ی ئەیلولەوە ئەنجام نەداوە. +پێشکەشکار کریس والاس پرسیاری کرد بۆچی. +ساندرێس وتی کە کەمی ڕوونکردنەوەکان بەهۆی ڕق لێبوونەوە لە پەیامنێرانی تەلەفزیۆن نەبووە "بینەران"، گەرچی ووتی: "دژی ئەو ڕاستیە نابم کە ئامادە دەبن." +ئینجا پێشنیاری زیادکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆی کرد لە نێوان ترەمپ و میدیا. +"سەرۆک کۆنفرانسی پرسیار و وەڵام دەکات زیاتر لە هەر سەرۆکێکی دیکەی پێشە خۆی،" وتی، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ بەڵگەیەک بکات: "سەیری ئەو ژمارانەمان کردووە." +ئێستاش ڕوونکردنەوەکان بەردەوامن، ساندرێس وتی، بەڵام "ئەگەر میدیا ڕاستەوخۆ دەرفەتی ئاڕاستەکردنی پرسیاری هەبێت بۆ پرسیارکردن لە سەرۆکی ئەمریکا، ئەمە بێگومان زۆر باشترە لە قسەکردن لەگەڵ من. +ئێمە هەوڵ دەدەین ئەوە زۆر بکەین و تۆش ئێمەت بینیوە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زۆرمان کردووە و ئ��مەش شوێنی ڕوونکردنەوەی میدیایی دەگرێتەوە کاتێک دەتوانیت قسە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بکەیت". +ترەمپ بەردەوام پرسیار وەردەگرێت لەو کاتەی کۆشکی سپی جێ‌دەهێڵێت یان لە کۆنفرانسی کراوە یان کۆنگرەی رۆژنامەگەری بەشداری دەکات لەگەڵ کەسایەتیە ناودارەکان. +کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بە تەنها زۆر دەگمەنە. +ئەم هەفتەیە لە نیویۆرك سەرۆک ئەوەی نیشان دا بۆ، دەرکەوتنی ئازادانە یان هەندێک جار دەرکەوتنی نامۆی کرد پێش کۆبوونەوەی پەیامنێران. +وەزیری تەندروستی نووسراو ئاڕاستەی کارمەندانی یەکێتی ئەورووپا لە NHSی سکۆتلەندە دەکات لەبارەی ترسەکانی برێکزیت +وەزیری تەندروستى نووسراوی بۆ کارمەندانی یەکێتی ئەورووپا کردووە کە لە NHSی سکۆتلەندە کار دەکەن بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری وڵات و هیوای مانەوەیان دەخوازێت لە دوای برێکزیت. +جیان فریمان MSP نووسراوێکی نارد بە بوونی کەمتر لە شەش مانگ بۆ کشانەوەی بەراورد بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا. +حکومەتی سکۆتلەندی پابەند بووە بە بەجێگەیاندنی تێچووەکانی داواکاریە یەکلاکەرەوەکان بۆ هاوڵاتیانی یەکێتی ئەورووپا کە لە خزمەتگوزایە گشتیە ڕێپێدراوەکانی کار دەکەن. +خاتوو فریمان لە نووسراوەکەی دا نووسیویەتی: "لە ماوەی هاوین دا، دانووستان لە نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دەربارەی کشانەوە بەردەوام بووە، بەرەو بڕیاری چاوەڕوانکراو دەچێت لەم پاییزە دا. +بەڵام حکومەتی بەریتانیا بەردەوام بووە لە ئامادەکاریەکانی بۆ سیناریۆیەکی بێ ڕێککەوتن. +دەزانم ئەمە کاتێکی سەخت دەبێت بۆ هەموو لایەکتان. +بۆیە ویستم ئێستا دووبارەی بکەمەوە من چەندە بەشداری هەر لە یەک ستافەکان بە هەند وەردەگرم، بەبێ گوێدان بە ڕەگەزنامەیان. +هاوکاران لە سەرانسەری یەکێتی ئەورووپا، و دوورتریش، ئەزموون و کارامەیی بەهادار پێشکەش دەکەن کە کاری خزمەتگوزاری تەندروستى بەهێزتر و باشتر دەکات، و سوود بە نەخۆش و کۆمەڵگەکان دەگەیەنێت کە ئێمە خزمەتیان دەکەین. +سکۆتلەندە بێگومان ماڵی ئێوەیە و ئێمە دەمانەوێت ئێوە بمێننەوە". +کریستۆن ئەبەرکۆمبی نەشتەرگەریەکی لەناکاوی بۆ دەکرێت لە دوای برینداربوونی سەر +یاریزانی تایگەرزی ویلایەتی تێنیسی کریستۆن ئەبەرکۆمبی نەشتەرگەریەکی لەناکاوی بۆ ئەنجام درا دوای برینداربوونی سەری لە شکستە ٣١-٢٧ی ڕۆژی شەممە بەرامبەر بە ڤانددەربیڵت کۆمۆدۆرس، مایک ئۆرگانی تێنیسی بەم شێوازە ڕاپۆرتی کرد. +سەر ڕاهێنەری ویلایەتی تێنیسی ڕۆد ڕید بە پەیامنێرانی وت پێکانەکە کەمێک پێش هاف‌تایم ڕووی دا. +ڕید ووتی، "هاتە سەر هێڵی کەناری و کەوت." +ڕاهێنەران و کارمەندانی پزیشكی ئۆکسجینیان بە ئەبەرکۆمبی داوە لە سەر هێڵی کەناری پێش ئەوەی بیخەنە سەر هەڵگرەی فریاکەوتن و بۆ پشکنینی زیاتر بیبەن. +بەرپرسێکی ویلایەتی تێنیسی بە کریس هاریسی WSMVی لە ناشڤیڵ، تێنیسی وت، کە ئەبەرکۆمبی لە نەشتەرگەری لە ناوەندی پزیشكی ڤاندەربیڵت دەرچوو. +هەروەها هاریس وتی "هێشتا هیچ وردەکاریەک نیە دەربارەی جۆر/بڕی پێکانەکە" و ویلایەتی تێنیسی هەوڵی زانینی ئەوە دەدات کەی پێکانەکە ڕووی داوە. +ئەبەرکۆمبی، یاریزانێکی درێس سوور، لە یەكەم وەرزی لەگەڵ ویلایەتی تێنیسی لە دوای گواستنەوەی لە ئیلیۆنیس. +کۆی پێنج بڕینی یاریزانی هەبوو پێش دەرچوون لە یاریەکە، کە کۆی بڕینەکانی وەرزەکەی کرد بە ١٨ بڕین. +کڕیارە بیانیەکان باجی زیاتریان دەخرێتە سەر کاتێک لە بەریتانیا مولک دەکڕن +کڕیارە بیانیەکان باجی زیاتریان دەخرێتە سەر کاتێک لە بەریتانیا مولک دەکڕن بە پارەی زیاتری بەکارهاتوو بۆ یارمەتیدانی کەسانی بێماڵ بە گوێرەی پلانە نوێکانی تۆری +کردارەکە سەركەوتنی هەوڵەکەی کۆربین کەم دەکاتەوە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دەنگدەرە گەنجەکان +رسوماتی باج دەخرێتە سەر ئەوانەی لە بەریتانیا باج نادەن +وەزارەتی دارایی پێشبینی بەرز بوونەوەی دەکات بۆ ١٢٠ ملیۆن پاوەندی ساڵانە - بۆ یارمەتیدانی بێماڵەکان +کڕیارە بیانیەکان دەبێت ڕسوماتی باجی زیاتریان بخرێتە سەر کاتێک لە بەریتانیا مولک دەکڕن بە پارەی زیاتری بەکارهاتوو بۆ یارمەتیدانی کەسانی بێماڵ، ئەمڕۆ تێرێسا مەی ئەمە ڕادەگەیەنێت. +کردارەکە بە هەوڵێک سەیر دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی سەركەوتنی هەوڵەکەی جێریمی کۆربین بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دەنگدەرە گەنجەکان بە بەڵێنی دابینکردنی نیشتەجێکردنی گونجاوتر و بە ئامانجگرتنی خاوەن داهاتە بەرزەکان. +بەرزکردنەوەی رسوماتی باج دەخرێتە سەر ئەو کەس و کۆمپانیایانەی لە بەریتانیا باج نادەن، بە پارەی زیاتر کە هەوڵی حکومەت بەهێزتر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێماڵیی. +سەرباجەکە - کە زیادکردنە بۆ ڕسوماتی باجی ئێستا، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی بەرزتری سەپێنراو لە دوو ساڵی ڕابردوو بۆ سەر ماڵی دووەم و کڕین-لەپێناو-ڕێگەپێدان - دەکرێت تا لە سەدا سێ بێت. +وەزارەتی دارایی پێشبینی بەرزبوونەوەی دەکات بۆ ١٢٠ ملیۆن پاوەند لە ساڵێک دا. +لە سەدا ١٣ی خانووە تازە بنیاتنراوەکانی لەندەن لە لایەن دانیشتووانی نابەریتانی دەکڕدرێن، کە نرخەکان بەرز دەکاتەوە و وا دەکات بۆ کڕیارانی یەکەم زەحمەت بێت خانوو بکڕن. +زۆرێک ناوچەی دەوڵەمەندی وڵات - بە تایبەتی لە ناو پایتەخت دا - بوونەتە "شاری تارمایی" بەهۆی ژمارەی بەرزی کڕیاری بیانی کە زۆرینەی کاتیان لە دەرەوەی وڵات بەسەر دەبەن. +سیاستە نوێیەکە چەند هەفتەیەک دێت دوای ئەوەی بۆریس جۆنسۆن داوای بڕینی ڕسوماتی باجی کرد بۆ یارمەتیدانی زیاتری گەنجان تا ببنە خاوەنی یەکەم خانوو. +کۆمپانیا گەورەکانی بیناسازی تۆمەتبار کرد بەوەی نرخەکانی خانوو بەرز دەکەنەوە لە ڕێگەی داگیرکردنی زەوی و بەکارنەهێنانی، و هانی خاتوو مەی دا تا بڕی سەر خانووە گونجاوەکان لابدات بۆ ڕاستکردنەوەی "کێشەی نیشتەجێکردن." +بەڕێز کۆربین زنجیرەیەک چاکسازی بەرچاوی نیشتەجێکردنی پێشنیارکراوی ڕاگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی کۆنترۆڵی کرێ و کۆتایی بۆ کرداری چۆڵکردنی "بێ‌هەڵە". +هەروەها دەیەوێت هێزی زیاتر بە ئەنجومەنەکان بدات بۆ بنیاتنانی خانووی نوێ. +خاتوو مەی وتی: "ساڵی ڕابردوو وتم سەرۆکوەزیرانی خۆم بۆ گەڕاندنەوەی خەونی بەریتانی تەرخان دەکەم - کە پێویستە ژیان بۆ هەموو نەوەیەکی نوێ باشتر بێت. +و ئەوش واتە ڕاستکردنەوەی بازاڕە تێکشاوەکەی نیشتەجێکردنمان. +بەریتانیا گشت كاتێک کراوە دەبێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت تیای دا بژین، کار بکەن و لێرە ژیان بنیات بنێن. +هەرچۆنێک بێت، ناکرێت دروست بێت کە بۆ کەسێک کە لە بەریتانیا ناژیت ئەوەندە بۆی ئاسان بێت، لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان، بۆ کڕینی خانوو وەک دانیشتووانە ماندووەکەی بەریتانیا. +بۆ کەسێکی زۆر خەونی خاوەنداریەتی خانوو زۆر دوور بووە، و کێشەی خەوتنی ناخۆش بە گشتی وەک ڕاستیەک دەمێنێتەوە." +جاک ڕۆس: 'تاکە هیوام ڕاهێنەرایەتیکردنی سکۆتلەندەیە' +جاک ڕۆس سەرۆکی سەندەرلاند ��ەڵێت "تاکە هیوای" ئەوەیە ڕۆژێک ببێتە ڕاهێنەری سکۆتلەندە. +سکۆتلەندیەکە، ٤٢ ساڵان، باس لە ویستی زیندووکردنەوەی یانەکەی باکووری خۆرهەڵات دەکات، کە لە کاتی ئێستادا لە پلەی سێیەمی خولی پلە یەکە، سێ خاڵ لە پلەی یەکەمەوە دوورە. +ئەم هاوینە بۆ یاریگای ڕووناكی چوو لە دوای ڕێنوێنیکردنی سەینت میرێن بۆ گەڕانەوە بۆ خولی نایابی سکۆتلەندی لە وەرزی رابردوو. +"دەمەوێت وەک یاریزانێک یاری بۆ وڵاتەکەم بکەم. +کڵاوێکی Bم هەیە ئەوە بوو،" ڕۆس لە سپۆرتساوندی BBCی سکۆتلەندەی وتت. +"بەڵام بەو شێوازە گەورە بووم سەیری سکۆتلەندە بکەن لە هامپدێن وەک منداڵێک لەگەڵ باوکم، و گشت كاتێك شتێکە کە منی گەڕاندۆتەوە. +ئەم دەرفەتە تەنها ئەو کاتە دێت، ئەگەر لە ڕاهێنانی یانەکەم سەركەوتوو بم." +پێشینەکەی ڕۆس وەک ڕاهێنەری سەندەرلاند دیک ئادڤۆکات، دەیڤید مۆیس، سام ئالاردایس، مارتین ئۆنیل، ڕۆی کین، گەس پۆیت و پاولۆ دی کانیۆر دەگرێتەوە. +سەرۆکی پێشووتری ئالۆوا ئەتلەتیک دەڵێت هەستی بە هیچ ترسێک نەکردووە لە دویای ئەم ناوانە لەم یانە گەورەیە، کە پێشووتر پێشەکی شاری بارنسلی و ئیسویچیان ڕەتکردۆتەوە. +"لە کاتی ئێستادا سەرکەوتن بۆ من لە ڕێگەی 'ئایا دەتوانم ئەم یانەیە بۆ خولی نایاب بگەڕێنمەوە' پێوانە دەکرێت؟' +ئەو وتی بەهۆی پێکهاتە و دامەزراوەکانی ئەم یانەیە، بێگومان بۆ خولی نایابە". +"ئەرکێکی ئاسان نیە بیگەیەنیتە ئێرە، بەڵام من خۆم تەنها وەک سەركەوتوو لێرە دەبینم ئەگەر یانەکە بۆ ئەو دۆخە بگەڕێنمەوە." +ڕۆس تەنها سێ ساڵە پیشەی ڕاهێنان دەکات، دوای ماوەیەک وەک یاریدەدەری سەرۆک لە دومبارتۆن و ١٥ مانگی کارمەندی ڕاهێنانی هارتس. +ئینجا یارمەتی ئالۆوای دا لەوەی دانەبەزێتە ئاستی سێ، و سەینت میرێنی لە لێواری دابەزین بۆ براوەی نازناوی پاڵەوانیەتیەکە لە وەرزی دواتردا گەڕاندەوە. +و ڕۆس دەڵێت کە ئێستا زیاتر هەست بە دڵنەوایی دەکات لە کاتەکانی پێشووتر لە ماوەى پیشەی یاریکردنی لە کلاید، هارتڵپووڵ، فالکریک، سەینت میرێن و هامیڵتۆن ئەکادیمییکاڵ. +"دووڕیانێکی ڕاستەقینە بوو،" بیری کەوتەوە لە وەرگرتنی بەرسی ئالۆوا. +"تەواو لەو باوەڕە دابووم ڕاهێنان شتە گونجاوەکە بووە بۆ من، زیاتر لە یاریکردن. +لە شتێکی نامۆ دەچێت لەبەرئەوەی سەرکەوتوو بووم، ژیان بەسەربردنێکی باشم لێیەوە دروستکرد، و چێژم لە هەندێک سەرکەوتنەکانی وەرگرت. +بەڵام یاریکردن دەکرێت زەحمەت بێت. +شتی زۆر هەن کە پێویستە هەفتانە پێیان دا تێپەڕیت. +هێشتا بەمەدا تێدەپەڕم لە بواری فشار و پاڵەپەستۆی کارەکە بەڵام ڕاهێنان هەستێکی دروستی هەیە. +من گشت كاتێک ویستوومە ڕاهێنان بکەم و ئێستاش ئەنجامی دەدەم، ئارامترین شتە لە تەواوی ژیانی پێگەیشتوویم کردوومە." +دەتوانیت گوێ لە تەواوی چاوپێکەوتنەکە وەربگریت لە سەر سپۆرتساوند لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئەیلول، لە سەر ڕادیۆی سکۆتلەندە لە نێوان کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٣:٠٠ بە کاتی بەریتانیا +کاتی تەواو بۆ شلەپێوەکە کاتژمێر ٥:٣٠ ـە لە ڕۆژی شەممە، بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسیەک +شەپۆڵی گەرمایی هاوین بووەتە هۆی وەرگرتنی مەیخانەکانی بەریتانیا بەڵام فشاری زیاتری خستە سەر زنجیرەی چێشتخانەکان. +گروپی مەیخانە و بارەکان بەرزبوونەوەی فرۆشتنی بە ڕێژەی لە سەدا ٢.٧ بینی لە مانگی تەمووز - بەڵام وەرگرتنی چێشتخانەکان بە ڕێژەی لە سەدا ٤.٨ دابەزی، ژمارەکان ئەمە نیشان دەدەن. +پیتەر مارتین، ڕاوێژکاریەکی بیزنس CGA، کە ئامارەکانی کۆکردەوە، وتی: "ساماڵی بەردەوام و بەشداری درێژتری ئینگلترا لە جامی جیھانی بەو واتایە بوو مانگی تەموز شێوازێکی هاوشێوە بوو بۆ مانگی پێشووتری حوزەیران، کاتێک مەیخانەکان بەڕێژەی لە سەدا ٢.٨ بەرز بوونەوە، جگە لە چێشتخانەکان کە توندتر زەبریان بەرکەوتبوو. +دابەزێنی لە سەدا ١.٨ لە بازرگانی چێشتخانەکان لە مانگی حوزەیران لە مانگی تەمووزدا خراپتر بوو. +مەیخانەکانی خواردنەوە و بارەکان بەهێزترین کاریان هەبوو بەراورد بە چێشتخانەکان کە دابەزیبوون. +ئەو مەیخانانەی خۆراک پێشکەش دەکەن لە کاتی گەرما کێشەیان هەبوو، گەرچی هاوشێوەی بەکارخەرانی چێشتخانەکان نەبوو. +لەوە دەچێت خەڵکی تەنها بیانەوێت بۆ خواردنەوەیەک بچنە دەرەوە. +لە ناو مەیخانە و باڕەکاندا فرۆشتنی خواردنەوە بە ڕێژەی لە سەدا ٦.٦ بۆ مانگەکە زیادی کردبوو، کە خۆراک لە سەدا سێ دابەزیبوو." +پاوڵ نیومان، لە شیکەرەوەکانی RSM بۆ کات بەسەربردن و میوانداری وتی: "ئەم ئەنجامانە لە ئاستەکە بەردەوام بوون کە لەوەتەی کۆتایی مانگی نیسان بینیومانە. +کەش و هەوا و کاریگەری بۆنە وەرزشی و کۆمەڵایەتیەکان گەورەترین هۆکارن لەو کاتەی بابەتەکە پەیوەستە بە فرۆشتنی لە بازاڕەکانی دەرەوەی ماڵەوە. +هیچ سەرسووڕمانێک نیە کە گروپی چێشتخانەکان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە، هەروەک فرۆشتن لە سەدا ٤.٨ ساڵ دوای ساڵ دابەزی و بە تایبەتی زیانبەخشە بۆ فشارە بەردەوامەکانی تێچوو. +هاوینی گەرمی درێژ نەدەگەیشتە خراپترین دۆخی بۆ بەکارخەرانی خواردەمەنی و کات ئەوە دیاری دەکات ئایا پلەی گەرمی زۆر مام ناوەند کە لە مانی ئاب بینیمان هەندێک ماوەی پێویست تەرخان دەکات یان نا." +کۆی گەشەی فرۆشتن لە مەیخانە و چێشتخانەکان، بە لەبەرچاوگرتنی کردنەوە نوێیەکان، لە مانگی تەمووزدا لە سەدا ٢.٧ بوو، کە ڕەنگدانەوەی هێواشبوونەوەی پێشنیارکردنی براندە نوێیەکانە. +چاودێری فرۆشی پیشەسازی کۆفەر پیچ تراکەر بۆ مەیخانە، بار و چێشتخانەکانی بەریتانیا داتای ئەدا کۆ دەکاتەوە و شی دەکاتەوە لە ٤٧ گروپی بەکارخستنی جیاواز، بە خولی سەرمایەی زیاتر لە ٩ ملیار پاوەندی ئیستەرلینی، لە پێوەری پیشەسازی کارپێکراو. +یەک لە پێنج منداڵ ئەژمێری سۆشیال میدیای نهێنیان هەیە کە لە دایک‌وباوکەکانیان دەشارنەوە +بە گوێرەی ڕاپرسیەک یەک لە پێنج منداڵ - هەندێکى بچووک لە تەمەنی ١١ ساڵی - ئەژمێری سۆشیال میدیای نهێنیان هەیە کە لە دایک‌وباوک و مامۆستاکانیان دەشارنەوە +ڕاپرسی ٢٠٠٠٠ قوتابی قوتابخانەی ناوەندی زیادبوونی لاپەڕەی "ساختەی ئینستاگرامی" ئاشکراکرد +هەواڵەکە مەترسی لە پۆستکردنی ناوەرۆکی سێكسی زیاد دەکات +لە سەدا بیستی قوتابیەکان وتیان کە ئەژمێرێکی "سەرەكیان" هەیە بۆ ئەوەی بە دایک‌وباوکیان نیشان بدەن +یەک لە پێنج منداڵ - هەندێکی بچووک لە تەمەنی ١١ ساڵی - ئەژمێری سۆشیال میدیا دروست دەکەن کە لە گەورەکانیان دەشارنەوە. +ڕاپرسیەکی ٢٠٠٠٠ قوتابی قوتابخانەی ناوەندی زیادبوونێکی خێرای ئەژمێری "ساختەی ئینستاگرامی" ئاشکراکرد - وەک ئاماژەیەک بۆ ماڵپەڕی هاوبەشکردنی وێنە ئینستاگرام. +هەواڵەکە مەترسی لە پۆستکردنی ناوەرۆکی سێكسی زیاد دەکات. +لە سەدا بیستی قوتابیەکان وتیان کە ئەژمێرێکی "سەرەكی" پاک بەکار دێنن بۆ ئەوەی بە دایک‌وباوکیان نیشان بدەن، لە کاتێکدا دانەی تایبەتیشیان هەیە. +دایکێک کە سکاڵای لە ماڵپەڕە نهێنیەکەی کچە ١٣ ساڵانەی هەبوو زانی کە هەرزەکارێک هانی کەسانی دیکە دەدات تا "دەستدرێژی سێکسیم بکەنە سەر". +توێژینەوەکە، لە لایەن دیجیتاڵ ئەوێرنس یو کەی و کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان (HMC)ی قوتابخانە تایبەتەکان، گەیشتە ئەو ئەنجامەی لە سەدا ٤٠ی قوتابیانی تەمەن ١١ بۆ ١٨ ساڵ دوو پرۆفایلیان هەیە، کە نیوەیان دانیان بەوە نا ئەژمێری تایبەتیان هەیە. +سەرۆکی HMC مایک بوچانان وتی: "شتێکی بێزارکەرە کە هەرزەکارێکی زۆر فریودراون بۆ دروستکردنی مەودای ئۆنلاین کە تیایدا دایک/باوکەکان و مامۆستایان ناتوانن بیاندۆزنەوە." +ئێلید دۆیل دەبێتە "دەنگی وەرزشوانان" لە بۆردی وەرزشوانانی سکۆتلەندی +ئێلید دۆیل هەڵبژێردراوە بۆ بۆردی وەرزشوانانی سکۆتلەندی وەک بەڕێوەبەرێکی نا-جێبەجێکار لە کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی دەستەی بەڕێوەبردن. +دۆیل دیارترین وەرزشوانی گۆڕەپان و مەیدانی سکۆتلەندی و سەرۆکی ئایان باتی وەک دەرفەتێکی گرنگ باسی لە دەسنیشانکردنەکەی کرد بۆ ئەوانەی ڕێنوێنی وەرزش دەکەن بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی فراوان لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دەیەی ڕابردوودا. +باتی وتی "ئێلید ڕێزێکی زۆری هەیە لە سەرانسەری کۆمەڵگەی وەرزشی سکۆتلەندی، بەریتانی و جیھانی و ئێمە دڵنیاین وەرزشوانان لە سکۆتلەندە سوودێکی زۆر وەردەگرن لە ڕێگەی هێنانی بۆ ناو بۆردەکە". +دۆلی وتی: "خۆشحاڵم وەک نوێنەری وەرزشوانان کار بکەن و هیوادارم بتوانم بە ڕاستی شتێک بکەم و یارمەتیدەر بم لە ڕێنوێنیکردنی وەرزش لە سکۆتلەندە." +ئەمریکیەکە، کە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری و ٤٠٠ مەتری لە یاریەکانی ساڵی ١٩٩٦ لە ئەتلانتا لە نێو چوار خەڵاتە زێڕینە ئۆلیمپیەکەی بردەوە و ئێستا شارەزایەکی BBCیە، لە دوای توو بوونی بە سیسبوونێکی کورتخایەن توانای ڕۆیشتنی لەدەست دا. +ئەو لە تویتەر نووسی: "یەک مانگ لەمەوبەر تووشی جەڵتە بووم. +نەمتوانی بڕۆم. +پزیشکەکان وتیان تەنها کات ئەوە دیاری دەکات ئەگەر چاک ببمەوە یان تا چ ڕادەیەک دەبێت. +کارێکی سەخت بووە بەڵام چاکبوونەوەیەکی تەواو، دووبارە فێربووم بڕۆم و ئەمڕۆ ڕاهێنەکانی لەشڕێکی دەکەم! +سوپاس بۆ پەیامەکانی هاندان!" +ڕیکلامی مەمکمژە کە دایکان بە مانگا بەراورد دەکات دەبێتە هۆی بۆچوونی جیاواز لە سەر ئینتەرنێت +کۆمپانیایەکی مەمکمژە بۆچوونەکانی ئۆنلاینی دابەش کردووە لە ڕێگەی ڕیکلامێک کە دایکانی شیردەر بە مانگاکان بەراورد دەکات کە دەدۆشرێن. +بۆ ئاماژەکردن بە دەستپێکردنی ئەوەی دەوترێت "یەکەم مەمکمژەی لەبەرکراوی بێدەنگی جیهانە"، کۆمپانیای تەکنەلۆژیای بەکاربەر ئێڵڤی ڕیکلامێکی ڤیدیۆیی سەیری بڵاو کردەوە بۆ نیشاندانی ئەو ئازادیەی پەمپەکە بە دایکەکانی دەدات. +چوار دایکی ڕاستەقینە سەما دەکەن لە تەوێڵەیەکی مانگای پڕ لە کا کە هۆنراوەی گۆرانی لەم شێوەیە لە خۆ دەگرێت: "بەڵێ، خۆم دەدۆشم، بەڵام تۆ هیچ کلکێک نابینیت" و "ئەگەر تێبینیت نەکرد ئەمانە گوانی مانگا نین، ئەمانە مەمکی منن." +کۆرسەکە بەردەوام دەبێت: "بیدۆشە، بیدۆشە، من خۆراکیان پێدەدەم، بیدۆشە، بیدۆشە، من شیر بە خانمەکانی خۆم دەدەم." +هەرچۆنێک بێت، ڕیکلامەکە، کە لە سەر لاپەڕەی فەیس بوكی کۆمپانیاکە بڵاوکرایەوە، بۆتە هۆی مشت و مڕ لە سەر ئینتەرنێت. +بە ٧٧٠٠٠ سەیرکردن و سەردانی کۆمێنت، ڤیدیۆکە کاردانەوەی جیاوازی لە بینەران وەرگرت، کە زۆربەیان دەی��نوت ڕووناكی لە "ترس"ی پیشەسازی شیرەمەنی دروست دەکات. +"بڕیارێکی زۆر لاوازە مانگا بەکاربێنی بۆ ڕیکلامکردن بۆ ئەم بەرهەمە. +یەکێک نووسی: وەک ئەوەی پێویست بکات دوو گیان بن و بێچوویان ببێت بۆ ئەوەی شیر بەرهەم بێنن، جگە لە بێچووەکانیان کە لێیان‌دەدزرێت لە ماوەی چەند ڕۆژێک لە دوای لەدایکبوون." +مەمکمژەی ئێڵڤی بە ئاسانی لە ناو سووخمەی شیردان شوێنی دەبێتەوە (ئێڵڤی/دایک) +کەسێکی تر کۆمێنتی کردووە: "تەواو ترۆماییە بۆ دایك و منداڵەکە. +بەڵام بۆچی بەکاریان نەهێنین بۆ ڕیکلام کردن بۆ مەمکمژە بۆ ئەو دایکانەی دەتوانن پارێزگاری لە منداڵەکانیان بکەن؟" +کەسێکی تر وتوویە: "ڕیکلامێکی بێتام." +کەسانی دیکە بەرگریان لە ڕیکلامەکە کردووە، کە ئافرەتێک دانی داناوە بەوەی گۆرانیەکەی بە لاوە "چێژبەخش" بووە. +"وابزانم ئەمە بیرۆکەیەکی ڕەگەزیە. +ئەگەر هێشتا شیرم بدایە، دانەیەکم دەکڕی. +دۆشین بە پەمپ وای لێکردم ڕێک وەک مانگایەک هەست بکەم. +ڕیکلامەکە کەمێک شێتیە بەڵام بۆ مەبەستی خۆی وەریدەگرم. +یەکێک نووسیویەتی ئەمە بەرھەمێکی بلیمەتانەیە". +کەسێکی تر کۆمێنتی کردووە: "ئەمە ڕیکلامێکی گاڵتەئامێزە کە دایکان بە ئامانج دەگرێت کە مەمکمژە بەکاردێنن (زۆرجار لە شوێنی کاریان یان توالێت) و وەک "مانگا" دەردەکەون". +ئەمە ڕیکلامێکی پیاهەڵدان یان بڕیاردان نیە لە سەر پیشەسازی شیرەمەنی." +لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا گروپە ئافرەتەکە ئەوە ئاشکرا دەکەن کە هەموویان سەمایان دەکرد و پەمپەکە بە سوخمەیانەوە گرێدرا بوو. +چەمکی دواوەی هەڵمەتەکە لە سەر بنەمای ئەو بەرچاوڕوونیەیە کە ئافرەتێکی زۆر کە شیر لە مەمکیان بە پەمپ دەردەکەن بۆ ئەوەی بە منداڵی بدەن وەک مانگا هەست دەکەن. +هەرچۆنێک بێت پەمپەکەی ئێڵڤی، تەواو بێ دەنگە، هیچ تەل یان لولەیەکی نیە و ڕاستەوخۆ دەکەوێتە ناوەوەی سووخمەی شیردان، کە ئازادی بە ئافرەتان دەدات بۆ جووڵە، منداڵەکەیان بگرن و تەنانەت لە کاتی پەمپکردن بچنە دەرەوە. +ئانا بالارین، هاوبەش و ECD لە مەزەر وتی: "پەمپەکەی ئێڵڤی بەرھەمێکی ناوازەیە کە بەکارخستنێکی بویڕانە و هاندەرانەی شایستە بوو. +بە کێشانی هێڵێکی تەریب لە نێوان ئافرەتانی شیردەر و مانگا شیردەرەکان، ویستمان مەمکمژە و ئاستەنگەکانی بەرجەستە بکەین، لە کاتێک دا بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش نمایشی بکەین و هەستێکی ئازادی ببەخشێت کە پەمپە نوێیەکە هەیەتی. +ئەمە یەکەم جار نیە پەمپی ئێڵڤی سەردێرەکانی گرتووە. +لەماوەی هەفتەی فاشنی لەندەن، دایكی دوو منداڵ لە سەر ستەیج دەرکەوت بۆ دیزاینەر مارتا جاکوبوۆسکی بە بەکارهێنانی بەرهەمەکە. +سەدانی کۆچبەری منداڵ بە هێمنی بۆ کامپێکی خێوەت لە سەر سنووری تێکساس گوازرانەوە +ژمارەی منداڵە دەست بەسەرکراوەکان بەرز بۆتەوە گەرچی پەڕینەوەی مانگانەی سنوور بە نەگۆڕاوی ماوەتەوە، بەشێکی بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ کە دانانی منداڵانی لای بەخێوکاران زەحمەتتر کردووە. +بەگشتی، زۆرینەی بەخێوکارەکان کەسانی کۆچبەری تۆمارنەکراون، و ترسیان هەبووە لە خستنە مەترسی توانای خۆیان بۆ مانەوە لە وڵاتەکە لە ڕێگەی چوونەپێش و داواکردنی منداڵێک. +مەترسیەکە لە مانگی حوزەیران بەرز بووەوە، کاتێک دەسەڵاتدارانی فیدراڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە بەخێوکارە پێشبینیکراوەکان و ئەندامە گەورەکانی دیکەی خانەوادەکانیان پێویستە پەنجەمۆر پێشکەش بکەن، و ئەو داتایە لەگەڵ دەسەڵ��تەکانی کۆچ هاوبەش دەکرێت. +هەفتەی ڕابردوو، ماتیو ئالبێنس، بەرپرسێکی باڵا لە هێزی کۆچکردن و گومرک، لە بەردەم کۆنگرێس شایەتی دا کە دەزگاکە دەیان کەسی دەستگیر کردووە کە داواکارییان بۆ بەخێوکردنی منداڵی تەنها پێشکەش کردووە. +دواتر دەزگاکە دڵنیای ئەوەی کردەوە کە لە سەدا ٧٠ی ئەوانەی دەستگیر کرابوون تۆماری پێشووتری تاوانکارییان نەبووە. +"نزیکەی لە سەدا ٨٠ی کەسەکان کە یان بەخێوکار یان ئەندامی خانەوادەی بەخێوکارەکەن بە شێوازێکی نایاسایی لە وڵات دان، و ژمارەیەکی زۆریش لەوانە کەسانی بیانی تاوانبارن. +بەڕێز ئالبێنس وتی بۆیە بەردەوامین لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانە". +بەگوێرەى کارمەندانی شەڵتەر، کارکردن بۆ چارەسەرکردنی منداڵەکان بەخێرایی، بەرپرسان ڕێسای نوێیان سەپاندووە کە داوا لە هەندێکیان دەکات لە ماوەی یەک مانگ لە دادگا دەربکەون لە دەستبەسەرکردن، نەوەک لە ماوەی ٦٠ ڕۆژ، کە ستاندەرێکی پێشووتر بوو. +زۆرێک لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە دەردەکەون، نەوەک خودی خۆیان، بۆ بەرگری کردن لە کەیسەکانیان بۆ دۆخی یاسایی لە لای دادوەری کۆچ. +ئەوانەی بە ناشایستە دیاری دەکرێن بۆ باشبوونەوە ئەوە بەخێرایی دیپۆرت دەکرێنەوە. +چەندە زیاتر ئەو منداڵە دەستبەسەرکرابێت، ئەوە زیاتر نیگەران یان پەست دەبن، کە دەکرێت ببێتە هۆی کاردانەوەی توندوتیژ یان هەوڵەکانی ڕاکردن، بەگوێرەى کارمەندانی شەڵتەرەکان و ڕاپۆرتەکان کە لە سیستەمەکە لەم مانگانەی دوایی هاتووە. +داکۆکیکاران وتیان ئەو نیگەرانیانە لە شوێنە گەورەکانی وک تۆرنیلۆ گەورەترە، کە تیایدا ئاماژە هەیە کە منداڵێک کێشەی هەبێت ئەوە زیاتر بەهۆی قەبارەکەی پشتگوێ دەخرێت. +هەروەها وتیان کە گواستنەوەی منداڵان بۆ شاری خێوەت بەبێ دابینکردنی کاتێکی تەواو بۆ ئامادە کردنیان لە ڕووی سۆزداری یان خواحافیزی کردن لە برادەرەکانیان دەکرێت ترۆما دروست بکات کە زۆرێک کێشەیان لەگەڵی هەیە. +سووریا بە 'هێزی داگیرکاری' ئەمریکی، فەرەنسی و تورکی دەڵێت کە دەستبەجێ بکشێنەوە +لە کاتی قسەکردن بۆ ئەنجومەنی گشتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیری دەرەوە وەلید ئەلموعەلیم داوای لە ئاوارە سووریەکانیش کرد بگەڕێنەوە وڵات، گەرچی جەنگەکەی وڵات لە سالی هەشتەمی دا یە. +موعەلیم، کە جێگری سەرۆک وەزیرانیشە، وتی کە هێزە بیانیەکان لە سەر خاکی سووریا بە پاساوی جەنگان لەدژی تیرۆر، و "بەپێی پێویست مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت." +ئەو بە ئەنجومەنەکەی وت "پێویستە دەستبەجێ بکشێنەوە و بێ هیچ مەرجێک". +موعەلیم سوور بوو کە "جەنگی دژی تیرۆر زۆرینەی تەواو بوو" لە سووریا، کە زیاتر لە ٣٦٠٠٠٠ کەس لەوەتەی لە ساڵی ٢٠١١ەوە گیانیان لەدەست داوە، کە ملیۆنان لە ماڵەکانیان وەدەرنراون. +ئەو وتی دیمەشق بەردەوام دەبێت لە "ئەنجامدانی ئەم جەنگە پیرۆزە تا خاکی سووریا لە تیرۆرستان پاک دەکەینەوە" لە گروپە تیرۆرستەکان و "هەرچەشنە کەسێکی بیانی نایاسایی." +ویلایەتە یەکگرتووەکان نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازی لە سوریا ھەیە، بەشێوەیەکی سەرەکی مەشق و ڕاوێژ بە ھێزە کوردیەکان و عەرەبە سوریەکانی دژی سەرۆک بەشار ئەلئەسەد دەدەن. +فەڕەنسا زیاتر لە ١٠٠٠ سەربازی فیعلی لە وڵاتە وێرانبووەکە دا ھەیە. +لەبارەی کێشەی پەنابەرانەوە، موعەلیم وتی ھەلومەرجەکان بۆ گەڕانەوەی ئەوان لەبارن، و “ھەندێک وڵاتی خۆرئاوایی” بە “بڵاوکردنەوەی ترسی ناماقوڵ” کە وایکردووە پەنابەرەکان دوور بکەونەوە لۆمە کرد. +ئەو وتی، “ئێمە داوامان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کردووە ئاسانکاری بۆ ئەم گەڕانەوانە بکەن.” +“ئەوان مەسەلەیەک کە دەبێ بەتەواوی مرۆیی بێت بە سیاسی دەکەن.” +ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا ھۆشداری ئەوەیان داوە کە ھیچ ھاریکاریەکی ئاوەدانکردنەوە بۆ سوریا بوونی نابێت تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان ئەسەد و ئۆپۆزسیۆن بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ دەبێت. +دیپلۆماتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن ڕێککەوتنی تازەی نێوان ڕوسیا و تورکیا بۆ دانانی ناوچەی ئارام لە دوا سەنگەری سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلیب دەرفەتێکی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ سیاسییەکان ھێناوەتە کایەوە. +ڕێککەوتنی ڕووسی-تورکی ڕێگری لە ھێرشی بەرفراوانی ھێزە سووریەکانی پاڵپشت بە ڕووسیا لە پارێزگاکە کردووە، کە سێ ملیۆن کەس تێیدا دەژیت. +ھەرچۆنێک بێ موعەلیم جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە “دواوادەی ئاشکرا”ی ھەیە و بەھیوا بوو کە کرداری سەربازی جیھادیەکان بە ئامانج بگرێت لەناویان دا چەکدارانی ئەلقاعیدەی پەیوەست بە بەرەی نوسڕە، کە “ڕیشەکێش دەکرێن.” +نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ستافان دی میستوڕا ھیواخوازە بەزوویی یەکەم کۆبوونەوەکانی لیژنەیەکی نوێی پێکھاتوو لە ئەندامانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن گرێ بدرێن بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی دەستوری دوای جەنگ بۆ سووریا و ڕێخۆشکردن بۆ ھەڵبژاردنەکان. +موعەلیم مەرجەکانی بۆ بەشداریکردنی حکومەتی سووری لە لیژنەکە خستە ڕوو، بە وتنی ئەوەی کە کاری دەستەکە دەبێت سنووردار بکرێت “بۆ پێداچوونەوە بە ماددەکانی دەستووری ئێستا،” و ھۆشداری لە دژی دەستێوەردان دا. +بۆچی تڕەمپ خولی دووەم دەباتەوە +بەم لۆژیکە، بەڕێز تڕەمپ دووبارە ھەڵبژاردنەوەی ٢٠٢٠ دەباتەوە مەگەر ئەوەی کە، وەک زۆرێک چاودێرە لیبڕاڵەکان پێدەچێ چاوەڕوانی بن، لێپرسینەوە و ئابڕوچوون کۆتایی بە سەرۆکایەتیە پێشوەختەکەی بێنن. +کە گومانی تێدا نییە دەبێتە “سەرسوڕھێنەرترین کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتی تا ئێستا!” +لە ئێستاوە، ھیچ نیشانەیەکی بێتاقەتبوونی بینەران بوونی نیە. +لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە، هەڵسەنگاندنی کاتە ترۆپکییەکان زیاتر لە دوو ئەوەندە زیادی کردووە بۆ ١.٠٥ ملیۆن لە سی ئێن ئێن و نزیکەی سێ ئەوەندە بووە بۆ ١.٦ ملیۆن لە ئێم ئێس ئێن بی سی. +فۆکس نیوز بەتێکڕایی ٢.٤ ملیۆن بینەری کاتە ترۆپکییەکانی ھەیە، لە ١.٧ ملیۆنەوە چوار ساڵ لەمەوبەر، بەپێی نیڵسن، و “بەرنامەی ڕەیچڵ مادۆو”ی ئێم ئێس ئێن بی سی پێشەنگی ھەموو ھەڵسەنگاندنە تەلەفزیۆنییە کێبڵیەکانە بە بوونی ٣.٥ ملیۆن بینەر لە شەوانی ھەواڵە سەرەکیەکان. +نیڵ بایر، پێشکەشکاری بەرنامەی ئەی بی سی دراما “ڕزگاربووی دیاریکراو،” لەبارەی سکرتێری کابینەیەکەوە کە دوای ئەوەی ھێرشێک باڵەخانەی کۆنگرێس لەناو دەبات دەڵت سەرۆک وتی، “ئەمە ئەو ئاگرەیە کە خەڵکی بۆ پەلکێش دەکرێت چونکە ئەمە شتێک نییە لێی تێبگەین.” +نێڵ سکۆڤێڵ، نووسەری کۆمیدیی سەربازیی و دانەری “بەشە پێکەنیناویەکان: و چەند ڕاستیەکی سەخت لەبارەی دزەکردن بۆ ناو یانەی کوڕانی ھۆلیود،” بیردۆزێکی تری ھەیە. +ئەو سواربوونێکی تەکسی لە بۆستن پێش ھەڵبژاردنی ٢٠١٦ بیر دەکەوێتەوە. +شوفێرەکە پێی وت کە دەنگ بە بەڕێز تڕەمپ دەدات. +ئەویش پرسی، بۆچی؟ +خاتوو سکۆڤێڵ پێی وتم، “وتی، “چونکە وادەکات پێبکەنم.”” +بەھای چێژبەخش لە ناسەقامگیریدا ھەیە. +بەدڵنیاییەوە، جیا لە ھەموو شتێکی تر لەسەر تەلەفزیۆن، ئەو دێڕە ھەواڵانەی لە واشتنتنەوە دێن دەکرێ یەکلاکەرەوە بن بۆ داھاتووی ڕۆو بەرامبەر وەید، ئاخۆ خێزانە کۆچبەرەکان دەتوانن یەک بگرنەوە و سەلامەتی ئابووری جیھانی. +گوێپێنەدان خۆشگوزەرانییەکە تەنھا خۆشبەختترین بینەرەکان دەتوانن دەستەبەری بکەن. +و ھێشتاش، لەوە بەدەرە کە ھاوڵاتیەکی ھۆشیار بیت کاتێک کاتژمێر شەش خۆت دەبینیتەوە سەیری پانێڵی پسپۆڕەکان دەکەیت مناقەشەی بەکارھێنانی "پێشینەی قوڵ" لەلایەن بۆب وودوەردەوە دەکەن کە کردوویەتە سەرچاوە بۆ کتێبەکەی "ترس،” و ھەروەھا چاکەتی کابۆیی چەرمی وشترمرخی ١٥٠٠٠ دۆلاریی پۆڵ مانافۆرت (واشنتن پۆست وتی، "قوماشێکی ئەستوری بەفیزە") و لێکەوتەکانی وەسفە سەمەرەکانی ستۆرمی دانیاڵ بۆ، ئم، توێکاریی بەڕێز تڕەمپ. +من، وەک خۆم، ھەرگیز وەک پێشتر سەیری سوپەر ماریۆ ناکەمەوە. +برێنت مۆنتگۆمری، سەرۆکی جێبەجێکاری سەرگەرمیی ویلھاوس و دامەزرێنەری "ئەستێرەکانی بارمتە،" لەبارەی ئاڵوگۆڕی کارەکتەرەکان و بادانەوەکانی ڕۆژانەی چیرۆکی بەرنامەی تڕەمپ (ھەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ خولی تۆپی پێی نیشتمانی، ستایشکردنی کیم جۆنگ ئون) وتی، "بەشێک لەوەی ئەنجامی دەدات کە وەک بەرنامەیەکی ڕاستەقینەی لێدەکات ئەوەیە کە ئەو ھەموو شەوێک شتێکت پێ‌دەدات." +ئەگەر ئەڵقەیەکت لەدەست بچێت ئەوا لە پاش دەمێنیت. +کە ئەم ھەفتەیە گەیشتم بە بەڕێز فلەیس، خۆرەتاو بوو ٨٠ پلە لە دەرەوەی ماڵەکەی لە کەناراوی باکوری کاوایی، بەڵام لە ژوورەوە خۆی پەنا دابوو سەیری ئێم ئێس ئێن بی سی دەکرد و لە ھەمان کات دا سی ئێن ئێنی تۆمار دەکرد. +ئەو نەیدەتوانی دوور کەوێتەوە، ناکرێ لە کاتێک دا برێت کاڤانۆ ڕووبەڕووی لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی پیران دەبێتەوە و داھاتووی دادگای باڵا ھێشتا یەکلایی نەبووەتەوە. +بەڕێز فلەیس پێی گووتم، "من بیرمە کاتێک ئەو ھەموو بەرنامە شێتانەمان لە ڕۆژدا دەکردن و خەڵک دەیانگوت، "ئەمە سەرەتای کۆتایھاتنی شارستانیەتی خۆرئاوایە."" +"پێم وابوو ئەمە جۆرە گاڵتەیە، بەڵام دەرچوو کە ئەوان ڕاست دەکەن." +ئەیمی چۆزیک، نووسەری سەربەخۆی زە تایمز بۆ ڕوماڵی بازرگانی، سیاسەت و ڕاگەیاندن، دانەری بیرەوەری "ڕاوکردنی ھیلاری"یە. +لە دەرەوە پارە بۆ ناو توندترین کێبڕکێیەکانی ھەڵبژاردنی ناوەندیی ئەنجومەنی نوێنەران لێشاو دەکات +سەیر نیە کە حەڤدەیەمین ناوچەی پەنسیلڤانیا پارەیەکی زۆری تێدا دەبینرێت، سوپاس بۆ ڕێکخستنەوەی ناوچەکانی کۆنگرێس کە دوو نوێنەری لە سەرکاری لە پێشبڕکێیەک دا بۆ ھەمان کورسی کۆکردۆتەوە. +ئەم ناوچە تازە داڕێژراوەی دەوروبەری پیتسبێرگ نوێنەری دیموکراتی کۆنەر لامب پێشبڕکێی بۆ دەکات - کە کورسیی خۆی لە ناوچەیەکی تر لە ھەڵبژاردنی تایبەتی بەھاری ڕابردوو بردەوە. +لامب ڕکابەری نوێنەرێکی لەسەر کاری تر، کیس ڕۆسفوسی کۆماری، دەکات کە لە ئێستا دا نوێنەرایەتی ناوچەی دوازدەھەمی کۆنی پەنسیلڤانیا دەکات، کە بەچڕی لەگەڵ ناوچەی حەڤدەیەم تێکەڵ دەبێت. +نەخشەکان دووبارە داڕێژرانەوە دوای ئەوەی دادگای باڵای پەنسیلڤانیا لە کانوونی دووەم بڕیاری دا کە ناوچە کۆنەکان بەشێوەی نادەستووری لە بەرژەوەندی کۆماریەکان سنورەکانی داڕێژراونەتەوە. +کێبڕکێکە لە ناوچەی حەڤدەیەم ململانێیەکی دارایی ھەڵمەتی ھەڵبژادنی لەنێوان باڵ�� داراییە سەرەکیەکانی حیزبەکان، لیژنەی ھەڵمەتی دیموکراتی بۆ کۆنگرێس (DCCC) و لیژنەی ھەڵمەتی نیشتمانی کۆماری (NRCC) بەرپا کرد. +لامب بووە ناوێکی ئاشنا لە پەنسیلڤانیا دوای بردنەوەیەک بە جیاوازی کەم لە ناوچەیەکی بەرچاو لە ھەڵبژاردنی تایبەتی ئازار بۆ ھەژدەیەمین ناوچەی کۆنگرێسی پەنسیلڤانیا. +ئەم کورسییە بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ لەلایەن کۆماریەکانەوە گیرا بوو، و سەرۆک دۆناڵد تڕەمپ ناوچەکەی بە جیاوازی ٢٠ خاڵ بردەوە. +شڕۆڤەکارانی سیاسی پێشەنگیەکی کەمیان بۆ دیموکراتەکان داناوە. +ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای قورسی بەسەر ئێلسالڤادۆڕدا سەپاند بەھۆی پاڵپشتیکردنی چین، پاشان پاشەکشەی کرد +دیپلۆماتەکان تێبینی ئەوەیان کرد کە کۆماری دۆمینیکان و پەنەما پێشووتر دانیان بە پەکین نابوو، لەگەڵ بەرھەڵستییەکی کەم لەلایەن واشنتنەوە. +بەڕێز تڕەمپ کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕی لەگەڵ سەرۆکی پەنەما خوان کارلۆس ڤارێلا لە تەمموزی ٢٠١٧ ھەبوو و لە پەنەما ئوتێلێکی ھەبوو تا ئەو کاتەی ھاوبەشەکان تیمی کارگێڕی ڕێکخراوی تڕەمپیان دوورخستەوە. +بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بڕیاری کشاندنەوەی بەرپرسانی ئەرکە دیپلۆماتیەکانیان لە ئێلسالڤادۆڕ، ھێزەر ناوەرت، وتەبێژی وەزارەتەکە، لە لێدوانێک دا لەسەرەتای ئەم مانگە ئەمەی وت کۆماری دۆمینیکان و پەنەما دا بەھۆی “بڕیارە تازەکان بۆ چیتر داننەنان بە تایوان.” +بەڵام سزاکان تەنھا بۆ ئێلساڤادۆڕ ڕەچاو کران، کە بە خەمڵێنراوی ١٤٠ ملیۆن دۆلاری وەک بەشێک لە ھاریکاری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٧ پێگەیشت، لەناویاندا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ماددە ھۆشبەرەکان، پەرەپێدان و پاڵپشتی ئابووری. +سزا پێشنیارکراوەکان، کە بڕینی ھاریکاری دارایی و سنووردارکردنی ڤیزای ئامانجداری تێدا بوو، زیانی بۆ وڵاتەکەی ئەمریکای ناوەند و بێکاری زۆر و ڕێژەی کوشتن تێیدا دەبێت. +لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کۆبوونەوە ناوخۆییەکان، بەرپرسانی ئەمریکای باکوور و ئەمریکای ناوەند کۆنگرەیەکی ئاستی باڵایان دوا خست کە جەختی لەسەر بوژانەوەی ئاسایش و ئابووری دەکردەوە بۆ بەدواداچوونی کۆبوونەوەیەکی ھاوشێوەی ساڵی پار کە وەک ھەنگاوێکی بەرەوپێشچوون دەبینرا بە ئامانجی ڕێگریکردن لە کۆچبەران بۆ ڕووکردنە ویلایەتە یەکگرتووەکان. +بەڵام تا ناوەڕاستی ئەیلول، بەرپرسانی باڵای ئیداری ئاشکرایان کرد کە ئەوان دەیانەوێت کۆنگرەکە بەرەوپێش بچێت، کاریگەرانە کۆتایی بە ھەر لەبەرچاوگرتنێکی سزاکان بۆ ئێلسێلڤادۆڕ بھێنێت. +دیپلۆماتەکان وتیان، ئێستا بڕیار وایە کە جێگری سەرۆک مایک پێنس لە کۆنگرەکەدا قسە بکات، ئێستا بۆ ناوەڕاستی تشرینی یەکەم بەرنامەی بۆ دانراوە، لە ئاماژەیەک دا کە حکومەت جەخت لە گرنگیی کۆبوونەوەکە دەکاتەوە. +و سێ نێردەی ئەمریکی بەبێدەنگی گەڕانەوە ئێلسالڤادۆر، پەنەما و کۆماری دۆمینیکان بەبێ ھیچ پەیامێکی زبر یان سزایەک لە واشنتنەوە. +وتەبێژێکی کۆشکی سپی بەناوی بەڕێز بۆڵتنەوە ڕەتی کردنەوە لێدوان لەسەر وردەکاریەکانی مشتومڕەکە بدات کە لە لایەن سێ بەرپرسی ئەمریکی باس کرابوون، لە ناویان دا دوو دیپلۆماتکار، کە ڕازی بوون تاوتوێی ڕاگۆڕینەوە ناوخۆییەکان بکەن بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت. +گێڕانەوەکانیان لەلایەن شرۆڤەکارێکی دەرەکی نزیک لە حکومەت پشتڕاست کرانەوە و ھەروەھا قسەشی لەسەر مەرجی ئاشکرانەکردنی ناسنامەکان کرد. +خوێندنەوەی مێژوو +بۆنەیەکی چاوەڕوانکراوی تر دەکرێ ڕاپۆرتی ڕاوێژکاری تایبەت ڕۆبەرت مولەر بێت لەسەر بەربەستی ئیحتماکراوی بەڕێز تڕەمپ بۆ دادپەروەری، کە لە ئێستادا زۆر بەڵگەی بەرچاوی ھەن لە تۆماری گشتی دا. +دەگوترێ کە بەڕێز مولەریش خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ئەوەی ئاخۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی بەڕێز تڕەمپ پلانگێڕی لەگەڵ ڕوسیا کردووە لە ھێرشکردنی بۆ سەر ھەڵبژاردنەکانمان. +ئایا پێویستە کۆنگرێس کەسەکان ئاڵوگۆڕ بکات، بەڕێز تڕەمپ خۆی لەبەردەم بەرپرسیارێتی لەناو ئەو دەستەیەدا دەبینێتەوە، ڕێک ئەو کاتەی خۆی ئامادە دەکات دووبارە بچێتەوە بەردەم دەنگدەران، لەوانەشە لە کۆتایی دا دەستەی سوێندخۆران لە ھاوەلانی خۆی. +ئەمانە ئەگەری زۆرن، و منیش مەبەستم ئەوە نیە پێشنیاری ئەوە بکەم کە کەوتنی بەڕێز تڕەمپ حەتمیە - و نە ھاوتاکانیشی لە ئەوروپا. +چەند بژاردەیەک ھەیە کە لەلایەن ھەموومانەوە بگیرێنە بەر لەسەر ھەردوو لای زەریای ئەتڵەسی کە کاریگەریەکە بەپێی ئەوە دەبێت کە ئەو خەباتە چەندە درێژە دەکێشێت. +لە ساڵی ١٩٣٨، ئەفسەرە ئەڵمانیەکان ئامادە بوون کە ھەڵستن بە کودەتا دژی ھیتلەر، بەڵام ئەگەر خۆرئاوا بەرگری کردبایە و پاڵپشتی چیکۆسلۆڤاکەکانی لە مونیخ کردبایە. +ئێمە شکستمان ھێنا، و دەرفەتێکمان بۆ لادانی ساڵانێک لە قەتڵوعام کە دروست بوو لەدەست دا. +تەوەرەی مێژوو بە دەوری ئەو خاڵی وەرگەڕانانەدا دەخولێتەوە، و ڕێکردنی بەردەوامی دیموکڕاسی خێرا کراوە یان دواخراوە. +ئەمریکیەکان ئێستا ڕووبەڕووی چەندین خاڵی وەرگەڕانی لەم شێوەیە دەبنەوە. +ئێمە چی دەکەین ئەگەر بەڕێز تڕەمپ جێگری داواکاری گشتی ڕۆد ڕۆزنستاین، ئەو پیاوەی کە چارەنووسی لێکۆڵینەوەکەی بەڕێز مولەر کۆنتڕۆڵ دەکات، دوور بخاتەوە؟ +ڕۆزنستاین کەوتۆتە دۆخێکی ناھەموارەوە لەوەتەی ئەم نووسراوە ھەواڵی ئەوەی داوە کە، ساڵی پار، ئەو پێشنیاری بە نھێنی تۆمارکردنی قسەکانی سەرۆکی کردووە و چاودێری کردووە لەسەر ئەوەی بۆ پۆستەکە شیاو نیە. +بەڕێز ڕۆزنستاین دەڵێت گێڕانەوەی زە تایمز نادروستە. +“وڵاممان چی بێت ئەگەر لێکۆڵینەوەی تازە داواکراوەی ئێف بی ئای بۆ برێت کاڤانۆ تەواو یان دادپەروارانە نەبێت - یان ئەگەر لە دادگای باڵا پشتڕاست کرایەوە سەرباری بوونی تۆمەتی باوەڕپێکراوی دەستدرێژی سێکسی و شایەتیدانی درۆ؟ +لە سەرووی ھەمووشیانەوە، ئایا لە ھەڵبژاردنە ناوەندیەکان دەنگ بە کۆنگرێسێک دەدەن کە بەڕێز تڕەمپ بە بەرپرسیار دابنێت؟ +ئەگەر لەو تاقیکردنەوانە دەرنەچووین، ئەوە بۆ زستانێکی درێژ دیموکڕاسیمان لەپێش دەبێت. +بەڵام من پێم‌وایە بەھۆی ئەو وانەیەی لە پڕاگ فێری بووم، شکست ناھێنین. +دایکم جوولەکەیەکی چیکۆسلۆڤاک بوو کە بۆ ئاشڤیتز دوور خرایەوە لەلایەن ھەمان ڕژێمی نازییەوە کە سەردەمێک باڵێۆزخانەکەمیان داگیرکردبوو. +ئەو ڕزگاری بوو، کۆچی کرد بۆ ئەمریکا و، ٦٠ ساڵ دواتر، منی نارد تا مۆمەکانی سەبەت ھەڵبکەم لەسەر ئەو مێزەی کە خاچی شکاوی پێوە بوو. +کە کەلەپووری من ئەوە بێت، چۆن دەکرێ سەبارەت بە داھاتوو گەشبین نەبم؟” +نۆڕمان ئایزەن، ھاوەڵی باڵا لە دامەزراوەی بڕوکینز، سەرۆکی ھاوڵاتیان لەپێناو بەرپرسیارێتی و ئەخلاق لە واشنتن و نووسەری “کۆتا کۆشک: سەدەی نائارامی ئەوروپا لە پێنج گیان و خانووێکی ئەفسانەیی‌دا” یە. +گەشبینیی گڕاھام دۆڕانسی ڕەینجەرز بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاپید ڤیەننا +ڕەینجەرز ��ۆژی پێنجشەممە میوانداری ڕاپید ڤیەننا دەکا، دەزانێت کە سەرکەوتن بەسەر نەمساییەکاندا، دوابەدوای یەکسابوونێکی کاریگەر لە ئیسپانیا بەرامبەر ڤیلاڕیال لە سەرەتایی ئەم مانگە، دەیانخاتە پێگەیەکی بەھێزەوە بۆ پاڵاوتن لە گروپی جی لە خولی ئەورووپا. +پێکانێکی ئەژنۆ ڕێگر بوو لە یەکەم دەرکەوتنی یاریزانی ناوەڕاست گڕاھام دۆڕانس لەم وەرزەدا تاکو یەکسانبوونی ٢-٢ لەگەڵ ڤیلاڕیاڵ، بەڵام باوەڕی وایە کە ڕەینجەرز دەتوانێت ئەو ئەنجامە وەک بازدانێک بۆ شتی گەورەتر بەکار بێنێت. +کەسێکی تەمەن ٣١ ساڵ وای وت “خاڵێکی باش بوو بۆ ئێمە چونکە ڤیلاڕیاڵ لایەنێکی باشە،”. +“ئێمە چووینە ناو یارییەکە بەو باوەڕەی دەتوانین شتێک بەدەست بھێنین و بە خاڵەوە بگەڕێینەوە. +لەوانەیە لە کۆتاییەکەی دا بمانتوانیایە گۆڵ بکەین بەڵام، بەگشتی یەکسانبوون دەکرێ ئەنجامێکی باش بووبێ. +دیارە کە ئەوان لە گێمی یەکەم باشتر بوون و ئێمە لە گێمی دووەم دەرکەوتین و لایەنە باشەکە بووین. +بە ھاتنی پێنجشەممە، شەوێکی گەورەی تری ئەورووپیە. +خۆشبەختانە، ئێمە دەتوانین سێ خاڵ بەدەست بێنین بەڵام ئەمەیان یاریەکی سەخت دەبێت چونکە ئەوان لە کۆتا یاریەکان دا ئەنجامی باشیان ھەبووە، بەڵام بە پاڵپشتی جەماوەر بۆ ئێمە، دڵنیام دەتوانین بچینە پێش و ئەنجامێکی ئەرێیانە بەدەست بھێنین. +ساڵی پار بەدڵنیایەوە سەخت بوو، لەناو ھەموو ئەو شتانەی کە ڕووی دا بەھۆی پێکانەکانم و گۆڕانکاریەکان لە خودی یانەکەدا بەڵام ئێستا کارتێکەرێکی ئاسودەبەخش لەبارەی شوێنەکە ھەیە. +تیمەکە باشن و کوڕەکان بەڕاستی چێژی لێ دەبینن؛ ڕاھێنانەکە باشە. +خۆشبەختانە، ئێستا دەتوانین بەردەوام بین، وەرزی پێشوو بەلاوە بنێین و سەرکەوتوو بین.” +ئافرەتان بەھۆی ئەم ترسی پاشەکەوتی خانەنشینیە خەویان دەزڕێ +سەرباری ئەو ڕاستیەی کە بەشداربووانی ڕاپرسیەکە بیرۆکەیەکی ئاشکرایان ھەبوو لەسەر ئەوەی کە دەیانەوێت چۆن چاودێری بکرێن، خەڵکێکی کەم لەبارەیەوە قسەیان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیان دەکرد. +نزیکەی نیوەی کەسەکان لە توێژینەوەکەی نەیشنوایددا وتیان کە ئەوان لەبارەی تێچوونی چاودێری ماوە درێژ لەگەڵ ھاوسەرەکانیان قسە دەکەن. +تەنھا سەدا ١٠ وتیان کە لەبارەیەوە لەگەڵ منداڵەکانیان قسە دەکەن. +ھۆڵی سنایدەر، جێگری سەرۆکی کاری بیمەی ژیانی نەیشنواید گوتی، “خەڵک دەیانەوێت ئەندامێکی خێزان چاودێرییان بکات، بەڵام ھەنگاوەکانی گفتوگۆ کردن ناگرنە بەر.” +ئا لێرەوە دەست پێ دەکەی. +قسە لەگەڵ ھاوسەرەکەت و منداڵەکانت بکە: تۆ ناتوانی خێزانەکەت ئامادە بکەیت کە چاودێری بۆ تۆ فەراھەم بکەن ئەگەر ئارەزووەکانی خۆت پێش کاتی خۆت بەباشی دەرنەبڕی. +لەگەڵ ڕاوێژکارەکەت و خێزانەکەت کار بکە بۆ تاوتوێکردنی شوێن و چۆنیەتی پێگەیشتنی چاودێری، چونکە ئەم بژاردانە دەکرێ کارتێکەری گرنگ بن بۆ یەکلاییکردنەوەی تێچوونەکە. +ڕاوێژکاری دارایی خۆت بانگ بکە: ڕاوێژکارەکەت دەشتوانێت یارمەتیت بدات لە گەیشتن بە ڕێگایەک بۆ دانی ئەو خەرجیانە. +بژاردەکانی سەرمایەگوزاری تۆ بۆ چاودێری ماوەدرێژ دەکرێت سیاسەتی بیمەی چاودێری ماوەدرێژی تەقلیدی، سیاسەتی بیمەی ژیانی بەھای نەختینەی تێکەڵ بۆ مەبەستی گرتنەخۆی ئەم خەرجیانە یان دەستەبەری خودی بە سامانی خۆت بگرێتەوە - ئەگەر پارەت ھەبێت. +بەڵگەنامە یاساییەکانت تاوتوێ بکە: ڕێ لە کێشە یاساییەکان بگرە. +ب��یکارێکی چاودێری تەندروستی ئامادە پەیدا بکە تاکو کەسێکی متمانەپێکراو دابنێت بۆ سەرپەرشتیکردنی چاودێری پزیشکی تۆ و دڵنیایی بدات کە پسپۆڕەکان پابەندی ویستەکانی تۆ دەبن ئەگەر تۆ نەتتوانی پەیوەندییان پێوە بکەی. +ھەروەھا، بیر لە وەکالەتنامە بۆ داراییەکەت بکەوە. +تۆ کەسێکی متمانەپێکراو ھەڵدەبژێری تا بڕیارە داراییەکان لەبری تۆ بدات و دڵنیایی بدات کە پارەی پسوولەکانت دەدرێن ئەگەر بێتوانا بووی. +وردەکاریی بچووک لەبیر مەکە: بێنە پێش چاوت کە باوک یان دایکی بەتەمەنت بارێکی لەناکاوی پزیشکییان ھەیە و لە ڕێگان بۆ نەخۆشخانە. +ئایا دەتوانی وڵامی پرسیارەکان لەسەر دەرمان و ھەستیاریەکان بدەیتەوە؟ +ئەو وردەکاریانە لە پلانێکی نووسراودا ڕوون بکەوە تاوەکو ئامادە بی. +مارتین پرسی، "تەنھا کار لەسەر پارە ناکرێ، بەڵکو پزیشکەکانیش کێن؟" +"دەرمانەکان چین؟" +کێ ئاگای لە سەگەکە دەبێت؟ +کار بەم پلانە بکە." +پیاوێک چەند جارێک بە بادی ھەوایی لە ئیلفڕاکوم تەقەی لێدەکرێت +پیاوێک چەند جار بە بادی ھەوایی تەقەی لێکراوە کاتێک بە شەو گەڕاوەتەوە ماڵەوە. +قوربانییەکە، لە چلەکانی تەمەنیەتی، لە ناوچەی ئۆکسفۆرد گرۆڤ لە ئیلفڕاکوم، دێڤن، کە تەقە لە سنگ، زگ و دەستی کراوە. +ئەفسەران تەقەکردنەکەیان، کە نزیکەی کاتژمێر ٢:٣٠ بەکاتی ھاوینەی بەریتانیا ڕووی دابوو، بە “کردەیەکی ھەڕەمەکی” وەسف کرد. +قوربانیەکە ھێرشکەری نەبینی. +برینەکانی کوشندە نین و پۆلیس داوای شایەتحاڵی کردووە. +بومەلەرزە و تسۆنامییەکان لە ئیندۆنیزیا +بەرپرسان وتیان، بە لایەنی کەمە ٣٨٤ کەس بەھۆی بومەلەرزەیەکی بەھێز و تسۆنامیەوە لە ڕۆژی ھەینی لە شاری پاڵوی ئیندۆنیزیا دا مردن، و پێشبینی دەکرێت ژمارەی مردووان بەرز بێتەوە. +بەھۆی نەمانی پەیوەندییەکان، بەرپرسانی فریاگوزاری نەیانتوانیوە ھیچ زانیارییەک لە ناوچەی ڕاسپێرداوی دۆنگاڵا بەدەست بھێنن، ناوچەیەکە لە باشووری پالو کە نزیکە لە خاڵی بومەلەرزەی بەھێزی ٧.٥ پلە. +لە پالو، زیاتر لە ١٦٠٠٠ کەس شوێنەکەیان چۆڵ کرد دوای ئەوەی کارەساتەکە ڕووی دا. +ئەمە چەند ڕاستییەکی سەرەکیە لەبارەی پالو و دۆنگاڵا، لەسەر دورگەی سولاوسی: +پالو پایتەختی پارێزگای سولاوسی ناوەندە، دەکەوێتە کۆتایی کەنداوێکی تەسک لە کەناراوی خۆرئاوای دوورگەی سولاوسی، ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتوانەکەی لە ساڵی ٢٠١٧دا ٣٧٩٨٠٠ کەس بوو. +شارەکە ئاھەنگی چلەمین ساڵیادی خۆی دەگێڕا کە بومەلەرزە و تسۆنامی لێیان دا. +دۆنگاڵا ناوچەیەکی ڕاسپێردراوە بەدرێژای زیاتر لە ٣٠٠ کم (١٨٠ میل)ی کەناری باکووری خۆرئاوای دوورگەی سولاوسی درێژ دەبێتەوە. +ناوچەی ڕاسپێردراو، ھەرێمێکی ئیداری لە خوار پارێزگا، ژمارەی دانیشتوانەکەی بە خەمڵێنراوی لە ساڵی ٢٠١٧دا ٢٩٩٢٠٠ کەس بوو. +ڕاوەماسی و کشتوکاڵ بڕبڕەی پشتی ئابوریی پارێزگای سولاوسی ناوەندن، بەتایبەت ناوچەی کەناراویی دۆنگاڵا یە. +ھەروەھا کانگەری نیکڵ لە پارێزگاکە گرنگە، بەڵام زیاتر لە مۆرۆوالی، لە کەناراوی بەرامبەر لە سولاوسی چڕ بووەتەوە. +بەپێی ئاژانسی سوککردنی کارەساتەکان لە ئیندۆنیزیا، لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو چەندی جار بۆمەلەرزە و تسۆنامی لە پالو و دۆنگاڵای داوە. +لە ساڵی ١٩٣٨، تسۆنامییەک زیاتر لە ٢٠٠ کەسی کووشت و سەدان خانووی لە دۆنگاڵا لەناوبرد. +تسۆنامییەک لە دۆنگاڵای خۆرئاوای دا لە ساڵی ١٩٩٦، نۆ کەسی کوشت. +ئیندۆنیزیا دەکەوێتە سەر ئەڵقەی بومەلەرزەیی ئاگری زەریای ئارام و بەردەوام بوومەلەرزە لێی دەدات. +ئەمە ھەندێک لە بوومەلەرزە و تسۆنامیە سەرەکیەکانی ئەم ساڵانەی دوایین: +٢٠٠٤: بوومەلەرزەیەکی گەورە لە کەناراوی خۆرئاوای پارێزگای ئاچیەی ئیندۆنیزیا لە سوماترای باکوور لە ٢٦ی کانوونی یەکەم بووە ھۆی تسۆنامیەک کە لە ١٤ وڵاتی دا، ٢٢٦٠٠٠ کەسی بەدرێژای کەناری زەریای ھیندی کوشت، زیاتر لە نیوەیان لە ئاچیە بوون. +٢٠٠٥: زنجیرە بوومەلەرزەیەکی بەھێز لە کۆتایی ئازار و سەرەتای نیسان لە کەناراوی خۆرئاوای سوماترایان دا. +سەدان کەس لە دوورگەی نیاس، لەسەر کەناراوی سوماترا مردن. +٢٠٠٦: بوومەلەرزەیەکی بە ھێزی ٦.٨ لە باشووری جاڤا دا، کە قەرەباڵغترین دوورگەی ئیندۆنیزیا یە، بووە ھۆی تسۆنامیەک کە خۆی کێشا بە کەناراوی باشوور، نزیکەی ٧٠٠ کەسی کوشت. +٢٠٠٩: بوومەلەرزەیەک بەھێزی ٧.٦ لە نزیک شاری پادانگ، پایتەختی پارێزگای سوماترای خۆرئاوای دا. +زیاتر لە ١١٠٠ کەس مردن. +٢٠١٠: بوومەلەرزەیەک بە ھێزی ٧.٥ لە یەکێک لە دوورگەکانی مێنتاوای دا، لە لای سوماترا، بووە ھۆی تسۆنامیەک بە بەرزی ١٠ مەتر کە دەیان گوندی لەناو برد و نزیکەی ٣٠٠ کەسی کوشت. +٢٠١٦: بوومەلەرزەیەکی تەنک لە ناوچەی ڕاسپێردراوی پیدی جایای دا لە ئاچیە، بووە ھۆی لەناوبردن و ترس چونکە خەڵک وێرانکاریی بوومەلەرزە و تسۆنامیی کوشندەی ساڵی ٢٠٠٤یان بیر کەوتەوە. +ئەم جارە ھیچ تسۆنامیەک ڕووی نەدا، بەڵام زیاتر ١٠٠ کەس بەھۆی بینای ڕووخاوە مردن. +٢٠١٨: بوومەلەرزەی گەورە لە دورگەی گەشتیاری لۆمبۆکی ئیندۆنیزیایان دا، زیاتر لە ٥٠٠ کەسی کوشت، زۆربەی لە لای باکوری دوورگەکە بوون. +بوومەلەرزەکە ھەزاران بینای لەناو برد و ھەزاران گەشتیار بەشێوەی کاتی گیریان خوارد. +برا گەورەکەی سارا پالین بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانیی دەستگیر کرا +تڕاک پالین، برای گەورەی پارێزگاری پێشووی ئالاسکا و کاندیدی جێگری سەرۆکایەتی سارا پالین، بە تۆمەتی دەستدرێژی دەستگیر کراوە. +بەپێی ڕاپۆرتێک کە شەممە لەلایەن پۆلیسی ویلایەتی ئالاسکا بڵاو کرایەوە پالین، ٢٩ ساڵە، ئالاسکا، بە گومانی توندوتیژی خێزانیی، ھێواشکردنەوەی ھەواڵدان لە توندوتیژی خێزانی و بەرھەڵستی دەستگیر کردن دەستگیر کرا. +بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیس، کاتێک کە ناسیاوێکی ئافرەت ھەوڵی داوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات تاکو ھەواڵی تۆمەتەکان بدات، ئەو تەلەفۆنەکەی لێ سەندووە. +KTUU ڕایگەیاند، پالین لە بینای پێش دادگایی ماتسو دەستبەسەر کراوە و بە وەکالەتی ٥٠٠ دۆلاری زەماننەکراو گیراوە. +ڕۆژی شەممە لە دادگا ئامادە بوو، کاتێک داوای داننان بە تاوانەکەی لێکرا، ڕاگەیاندنەکە باسی کرد، لەوێ بانگەشەی ئەوەی کرد “تاوانبار نیە، بەدڵنیاییەوە”. +پالین ڕووبەڕووی سێ تاوانی بچووکی ئاستی ئەی دەبێتەوە، بەو واتایەی کە ئەو دەکرێ بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی بکرێت و ٢٥٠٠٠٠ دۆلار غەڕامە بکرێت. +ھەروەھا ئەو تۆمەتبار کراوە بە تاوانی بچووکی ئاستی بی، کە شیاوی سزایە بە ڕۆژێک زیندانی و ٢٠٠٠ دۆلار غەڕامە. +ئەمە یەکەم جار نیە تۆمەتی تاوانکاری بە ڕووی پالین‌دا دەکرێتەوە. +لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، ئەو بە ھێرشکردنە سەر باوکی، تۆد پالین تۆمەتبار کرا. +دایکی، سارا پالین، پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد تا ھەواڵ ھێرشی باسکراو بدات. +دۆسیەکە لە ئێستادا لەبەردەم دادگای سەربازیی ئالاسکایە. +ئەو لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بە دەستدرێژی خێزانی، ھێواشکردنەوەی ھەواڵدان لە تاوانی توندوتیژی خێزانی، و ھەبوونی چەک تۆمەتبار کراوە لەکاتێک دا لە کاتی ڕووداوەکە سەرخۆش بووە. +ھاوڕێ کچەکەی بانگەشەی ئەوە کردبوو کە مستی لە دەموچاوی داوە. +سارا پالین لەلایەن کۆمەڵە سەربازییەکان لە ساڵی ٢٠١٦ ڕەخنەی لێگیرا بەوەی کە ھەڵسوکەوتی توندوتیژانەی کوڕەکەی بە نەخۆشی تەنگەشەی پاش زەبری دەروونی بەستەوە کە بەھۆی خزمەتەکەی لە عێڕاق دروست بووبێت. +تسۆنامی بوومەلەرزەی ئیندۆنیزیا: سەدان کەس کوژران +بە لایەنی کەم ٣٨٤ کەس مردن دوای ئەوەی ڕۆژی ھەینی بوومەلەرزەیەک لە دوورگەی سولاوسی دا لە ئیندۆنیزیا. +بوومەلەرزە ٧.٥ پلە بەھێزەکە بووە ھۆی تسۆنامیەک و ھەزاران ماڵی لەناو برد. +کارەبا و تۆڕەکانی پەیوەندی نەمان و ژمارەی مردوان پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی دواتردا بەرز بێتەوە. +بوومەلەرزەکە ڕێک لە لای سولاوسیی ناوەندی دا کە لە باکوری خۆرئاوای پایتەختی ئیندۆنیزیا، جاکارتایە. +لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو ڤیدۆیانە بڵاو بوونەتەوە کە ساتی بەرکەوتنەکە نیشان دەدەن. +سەدان کەس بۆ ئاھەنگێکی کەنار دەریا لە شاری پالو کۆبووبوونەوە کاتێک تسۆنامیەکە بەر کەناراوەکە کەوت. +داواکارانی گشتی فیدڕاڵی دەیانەوێت سزای مەرگ بسەپێنن بەسەر گۆمانلێکراوی ھێرشی تیرۆری نیۆڕک سیتی +داواکارانی گشتی فیدڕاڵی لە نیۆڕک دەیانەوێت سزای مەرگ بسەپێنن بەسەر سەیفوڵڵا سایپۆڤ، گومانلێکراوی ھێرشی تیرۆری شاری نیۆڕک کە ھەشت کەسی کووشت -- سزایەکی دەگمەن کە لەوەتەی ساڵی ١٩٥٣ەوە لە ویلایەتەکەدا جێبەجێ نەکراوە بۆ تاوانێکی فیدڕاڵی. +سایپۆڤ، ٣٠ ساڵە، تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە لە لە تشرینی یەکەم بارھەڵگرێکی کرێی ھۆم دیپۆتی بەکارھێنا بۆ ئەنجامدانی ھێرشێک لەسەر ڕێگایەکی پاسکیل بەدرێژای ڕێگای سەرەکی وێست ساید لە مانھاتانی خواروو، پیادە و پاسکیلسوارەکانی لەسەر ڕێگای خۆی دەکوشت. +بۆ پاساودان بە سزای مەرگ، داواکارانی گشتی پێویست دەکات بیسەلمێنن کە سایپۆڤ “بە ئەنقەست” ھەشت قوربانییەکەی کووشتوە و “بە ئەنقەست” زیانی جەستەیی سەختی ناوەتەوە، بەپێی ئاگاداریەکی ویست بۆ داواکردنی سزای مەرگ، پێشکەشی بەڕێوەبەرێتی ناوچەی باشووری نیۆڕک کراوە. +ھەردوو ئەو تۆمەتە سزای مەرگی ئیحتمالکراویان لەسەرە، بەپێی بەڵگەنامەی دادگا. +چەند ھەفتەیەک دوای ھێرشەکە، دەستەی باڵای سوێندخۆرانی فیدڕاڵی سایپۆڤی بە ٢٢ تۆمەتی جیا تاوانبار کرد کە ھەشت لەوانە تۆمەتی کوشتن لەڕێگای فێڵەوە بوو، بەگشتی لەلایەن داواکارانی گشتی فیدڕاڵی لە دۆسیەکانی تاوانی ڕێکخراو دا بەکار دێت، و تۆمەتی توندوتیژی و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلەکان. +داواکاران وتیان، ھێرشەکە پێویستی بە “پلان و نیازی لەپێشینەی پێویست” ھەبووە، ئەو کوشتنەی کە سایپۆڤ ئەنجامی دابوو بە “قێزەون، دڕندانە و ڕیسوا” وەسف کرد. +ڕاگەیاندراوی نیاز باسی ئەوە دەکات کە، “سەیفوڵڵا حەبیبوڵڵاڤیچ سایپۆڤ زام، ئازار و زیانی بە خێزان و ھاوڕێیانی دیگۆ ئێنریک ئانجێلینی، نیکۆلاس کلێڤێس، ئان-لۆڕ دیکادت، دارن درەیک، ئاریل ئێرلیج، ھێرنان فێروچی، ھێرنان دیگۆ مێندۆزا، و ئالیاندرۆ دامیان پاگنوکۆ، گەیاند.” +پێنج لە قوربانیەکان گەشتیار بوون کە لە ئەرجەنتینەوە ھاتبوون. +دە ساڵ دەبێت لەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی باشووری نیۆڕک کۆتاجار دادگایی دۆسیەی سز��ی مەرگی کردووە. +تۆمەتبار، خالید بارنەرز، تاوانبار کرابوو بە کوشتنی دوو دابینکەری ماددەی بێھۆشکەر بەڵام لە کۆتایی دا لە ئەیلولی ٢٠٠٩ سزای زیندانی تاھەتایی بەسەردا سەپێنرا. +کۆتاجار کە سزای مەرگ لە دۆسیەیەکی فیدڕاڵی نیۆڕک دا جێبەجێ کرا لە ساڵی ١٩٥٣ بوو، بەسەر جولیەس و ئیسەل ڕۆزنبێرگ، دوای تاوانباربوونیان بە پلانگێڕی بۆ سیخوڕیکردن بۆ یەکێتی سۆڤیەت لە کاتی جەنگی سارد دوو ساڵ بەرلەوە دوو ھاوسەرەکە لەسێدارە دران. +ھەردوو ڕۆزنبێرگەکان بە کورسی کارەبایی لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٣ کوژران. +سایپۆڤ، لە ڕەسەنی ئۆزبەکستانە، لە چەند ڕۆژ و مانگی دوای ھێرشەکە پەشیماننەبوونی نیشان داوە، بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا. +پۆلیس وتی، ئەو بە لێکۆڵەرەوەکانی وتوە کە ھەستی بە باشی کردووە لەسەر ئەوەی کە ئەنجامی داوە. +بە گوێرەی زنجیرە تاوانەکە سایپۆڤ بە دەسەڵاتدارانی وت کە پاڵنەری ئەنجامدانی ھێرشەکە سەیرکردنی ڤیدیۆکانی داعش بووە لە مۆبایلەکەی دا. +پۆلیس وتی، ھەروەھا داوای نیشاندانی ئاڵای داعشی کردووە لە ژوورەکەی لە نەخۆشخانە. +ئەو لە ٢٢ زنجیرە تۆمەتەکە بێتاوان بوو. +دایڤید پاتۆن، یەکێک لەو پارێزەرە فیدڕاڵیە گشتیانە کە نوێنەرایەتی سایپۆڤ دەکات، وتی ئەوان “بەئاشکرایی بێئومێد” بوون لە بڕیارەکەی داواکاری گشتی.” +پاتۆن وتی، “ئێمە پێمان وایە بڕیاری ھەوڵدان بۆ سزای مەرگ لەبری قبوڵکردنی داننان بە تاوان بۆ سزای تاھەتایی بەبێ ھیچ ئەگەرێکی ئازاد بوون، تەنھا بەردەوامی بە دەروونبرینداریی ئەو ڕووداوانە دەدات بۆ ھەموو ئەوانەی تووشیان ھاتووە.” +تیمی بەرگری سایپۆڤ پێشتر داوایان لە داواکارەکان کردبوو کە هەوڵ مەدەن سزای مەرگ بسەپێنن. +پەڕلەمانتار تۆری دەڵێت نایجڵ فاراج پێویستە ببێتە بەرپرسی دانوستانەکانی برێکسیت +نایجڵ فاڕاج ئەمڕۆ لە میانی ناڕەزایەتییەک لە کۆنگرەی تۆری بەڵێنی دا بە "کۆکردنەوەی سوپای خەڵک". +سەرۆکی پێشووی پارتی سەربەخۆی بەریتانیا وتی سیاسەتمەداران دەبوو ‘ڕووبەڕووی دۆخە ناخۆشەکە ببنەوە’ لەلایەن ڕەتکەرەوانی ئەورووپاگەری - دوای ئەوەی یەکێک لە پەڕلەمانتارەکانی تێریسا مەی پێشنیاری ئەوەی کرد کە پێویستە ئەو بەرپرسی دانوستانەکان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا بێت. +پاڵپشتی پەرلەمانتاری پارێزکاران پیتەر بۆون بە خەڵکی بێرمینگامی وت کە بەریتانیا ‘چووبووە دەرەوە’ تا ئێستا ئەگەر بەڕێز فاڕاج سکرتێری برێکسیت بوایە. +بەڵام ئەو ئاڵنگارییەی خاتوو مەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە ئاشتکردنەوەی چینە تەواو پەرتەوازەبووەکان لەلایەن تۆرییەکانی پاڵپشتی مانەوە جەختی لێکراوەتەوە بە پەیوەست بوون بە ناڕەزایەتیەکی جیا دژی برێکسیت لە شارەکە. +سەرۆک وەزیران ھەوڵ دەدات کە لەسەر پلانی سازشی چێکەرزی خۆی بەردەوام بێت لەکاتی ھێرشەکانی لایەنگرانی برێکسیت، لایەنگرانی مانەوە و یەکێتی ئەورووپا. +ھاوپەیمانان سوور بوون کە ئەو دەچێتە پێشەوە بە ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ بڕۆکسل سەرباری بوونی کاردانەوەی توند - و ناچارکردنی ڕەتکەرەوانی ئەورووپاگەرایی و پارتی کار بە ھەڵبژاردن لەنێوان پاکێجەکەی ئەو و 'ناسەقامگیری'. +بەڕێز بۆون بە کۆمەڵی جێھێشتن واتە جێھێشتن لە سۆلیھەڵی وت کە دەیەوێت 'واز لە چێکەرز بھێنێت'. +ئەو پێشنیاری کرد کە بەڕێز فاڕاج دەبوایە ھاوەڵ و بەرپرسیارێتی بۆ دانوستانەکان لە برۆکسل پێدرابایە. +ئەو وتی، "��ەگەر بە دەست من بوایە، تا ئێستا چووبووینە دەر." +پەرلەمانتاری وێڵینگبڕە وتی: 'من پاڵپشتی برێکسیت دەکەم بەڵام دەبێ ئێمە واز لە چێکەرز بھێنین.' +بەرھەڵستی خۆی بۆ یەکێتی ئەورووپا ڕاگەیاند، وتی: 'ئێمە شەڕی جەنگی جیھانی ناکەین تا ملکەچ بین. +ئێمە دەمانەوێت خۆمان لە وڵاتی خۆمان یاسای خۆمان دابنێین.' +بەڕێز بۆون ئەو پێشنیارانەی ڕەت کردەوە کە لەوەتەی دانگدانی ساڵی ٢٠١٦ ڕای گشتی گۆڕابێت: 'ئەو بیرۆکەیەی کە خەڵکی بەریتانی ڕای خۆیان گۆڕیوە و دەیانەوێت بمێننەوە بە تەواوی ناڕاستە.' +ئاندریا جێنکینسی لایەنگری برێکسیت لە تۆری ئەویش لە گردبوونەوەکەدا بوو، بە پەیامنێرانی وت: 'من تەنھا دەڵێم: سەرۆک وەزیران، گوێ لە خەڵک بگرە. +'چێکەرز لای ئەم خەڵکە خۆشەویست نیە، ئۆپۆزسیۆن دەنگی پێنادات، لای حیزب و چالاکوانانی ئێمە کە لە ڕاستی دا یەکەمجار ئەوان شەقامەکان پڕ دەکەن و ھەڵماندەبژێرن خۆشەویست نیە. +تکایە واز لە چێکەرز بێنە و دەست بە گوێگرتن بکە.' +ئەو لە پەیامێکی ئاماژەدار دا بۆ خاتوو مەی، وتی: 'سەرۆک وەزیرەکان کاتێک لە ئیشەکەیان دەمێننەوە کە بەڵێنەکانیان ببەنە سەر.' +بەرێز فاراج بە خەڵکەکەی وت کە سیاسەتمەدارەکان دەبێ وایان لێبکرێ "ڕووبەڕووی دۆخە ناخۆشەکە ببنەوە" ئەگەر بەنیاز بن ناپاکی لەو بڕیارە بکەن کە لە ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠١٦ دراوە. +ئەو وتی، 'ئێستا ئەمە پەیوەستە بە بابەتی متمانە لەنێوان ئێمە - خەڵک - و چینی سیاسەتمەدارەکانمان.' +'ئەوان ھەوڵ دەدەن ناپاکی لە برێکسیت بکەن و ئێمە ئەمڕۆ لێرەین تا پێیان بڵێین 'ڕێگەتان پێ‌نادەین ئەم کارەتان بەسەر دا تێپەڕێت'.' +ئەو لە پەیامێک دا بۆ خەڵکە بەجۆشەکە وتی: من دەمەوێت کە ئێوە وابکەن چینی سیاسەتمەدارانمان، کە لە لێواری ناپاکیکردن بەرامبەر برێکسیت دان، ھەست بە تینەکە بکەن. +‘ئێمە سوپای خەڵکی ئەم وڵاتە کۆدەکەینەوە کە لە برێکسیت سەرکەوتنیان پێداین و پشوو نادەین تا ئەو کاتەی دەبینە شانشینێکی یەکگرتووی سەربەخۆ، خۆبەڕێوەبەر، سەربەرز.’ +لە ھەمان کات دا، لایەنگرانی مانەوە بەناو بێرمینگام دا دەڕۆشتن پێش ئەوەی گردبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری لە ناوەندی شار ببەستن. +چالاکوانێکی کەم ئاڵای تۆرییان بەرامبەر برێکسیت دەشەکاندەوە دوای بەجووڵەکەوتنی کۆمەڵەکە لەم کۆتایی ھەفتەیە دا. +ھاوەڵی پارتی کار لۆرد ئادۆنیس گاڵتەی بە پارێزکاران کرد لەسەر ئەو کێشانەی پاراستن کە لە کاربەرنامەیەکی حیزبەکە دا لەگەڵ دەستپێکردنی کۆنگرەکە تووشی ھاتوون. +ئەو ئەمەشی وت، ‘خەڵکانێک ھەن کە پێمان دەڵێن دەتوانن سیستمی تەکنۆلۆژیای چالاک و ھەموو تەکنۆلۆژیایەکیان بۆ کەنەدا و ئەوانی تر، بۆ سنوری بێبەریەککەوتن، بۆ بازرگانی ئازاد بەبێ سنوور لە ئیرلەندا.’ +‘ئەمە گاڵتەجاڕیەکی تەواوە. +هەروەها ئەمەشی وت لە برێکسیتێکی باش دا شتێکی لەم شێوەیە نیە’. +وارن پلانی ھەیە کە “بەوردی بڕوانێتە” خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی +سیناتۆری ئەمریکی ئێلیزابێس وارن دەڵێت کە “بە وردی دەڕوانێتە خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی” دوای ھەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەم. +بۆستن گڵۆوب باسی ئەوە دەکات کە کەسایەتی دیموکڕاتی ماساچوسێتس لەبارەی داھاتووی خۆی لە چاوپێکەوتنێکی گشتی دا لە خۆرئاوای ماساچوسێتس ڕۆژی شەممە قسەی کرد. +وارن، ڕەخنەگرێکی بەردەوامی سەرۆک دۆناڵد تڕەمپ، خۆی بۆ دووبارە ھەڵبژاردنەوە لە تشرینی دووەم دەپاڵێوێت بەرامبەر نوێنەری کۆماری ویلایەت جۆف دیڵ، کە ھاوسەرۆکی ھەڵمەتی ساڵی ٢٠٠٦ی تڕەمپ بوو لە ماساچوسێتس. +ئەو بووەتە جێگای سەرنج بەوەی کە لەوانەیە ڕووبەڕووی تڕەمپ ببێتەوە لە ساڵی ٢٠٢٠. +بۆنەی دواینیوەڕۆی شەممە لە ھۆلیۆوک ٣٦ەمین کۆبوونەوەی ئەو بوو لەگەڵ پێکھاتەکان بە بەکارھێنانی شێوازی چاوپێکەوتنی گشتی لەوەتەی تڕەمپ دەسەڵاتی گرتووەتە دەست. +ئامادەبوویەکی پرسیاری لێ کرد ئاخۆ پلانی بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی ھەیە. +وارن وەڵامی دایەوە کە کاتی ئەوەیە “ئافرەتان بچنە واشنتن بۆ چاککردنەوەی حکومەتە شکخستخواردووەکەمان، و ئەمەش ئافرەتێک وەک پێشەنگ دەوێت.” +لەسەر تەقەکردنی کوشتنی سیمزی زانکۆی ویلایەتی لویزیانا کەسێک دەستگیر کرا +پۆلیس لە باتن ڕوژ، لویزیانا، ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە گومانلێکراوێک لە ڕووداوی تەقەکردنی مردنی یاریزانی باسکەی زانکۆی ویلایەتی لویزیانا وەید سیمز ڕۆژی ھەینی دەستگیر کراوە. +بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باتن ڕوژی دەستگیرکردنی دایتیۆن سیمپسەن، ٢٠ ساڵەی، ڕاگەیاند لە ١١ی بەیانی بە کاتی خۆرھەڵات لە کۆنگرەیەکی ھەواڵی دا. +ڤیدیۆیەکی تەقەکردنەکەیان ڕۆژی ھەینی بڵاو کردبوویەوە، کە داوای یارمەتی دەکەن بۆ ناساندنی ئەو پیاوەی لە گرتەکەدا دەبینرێت. +سیمز، ٢٠ ساڵە، لە نزیک کامپەسی باشووری زانکۆ لە سەرەتای ڕۆژی ھەینی تەقەی لێکرا و کوژرا. +سەرۆکی پۆلیس مۆرفی جەی. پۆڵ، لە ڕێگای ٢٤٧sports، ڕۆژی شەممە بە ڕاگەیاندنی وت “وەید سیمز بەھۆی تەقەوە سەری بریندار ببوو و لە ئەنجام دا بەوھۆیەوە مرد،”. +وەید ھاتووەتە پێش تا بەرگری لە ھاوڕێکەی بکات و لەلایەن سیمپسەن تەقەی لێکراوە. +سیمپسەن لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و دانی ناوەی بەوەی لە لەوێ بووە، چەکی پێبووە، و دانی دانا بە تەقەکردن لە وەید سیمز. +سیمپسن بەبێ کێشە دەستگیر کرا و لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی باتن ڕوژی خۆرھەڵات دەستبەسەر کراوە. +یاریزانێکی لاوی ٦.٦ پێ بەرز کە لە باتن ڕوژ گەورە ببوو، سیمز لە ٣٢ گەمەدا یاری کردووە بە ١٠ دەستپێک لە وەرزی پێشوودا و بە تێکڕای ١٧.٤ خولەک، ٥.٦ خاڵ و ٢.٩ گەڕانەوە لە ھەر یاریەک دا. +خەڵاتی گەورەی ڕووسیا: لویس ھامڵتن لە ناونیشانی جیھانی نزیک دەبێتەوە دوای ئەوەی ڕێبەرانی تیمەکە یارمەتی دەدەن لە سیباستیان ڤێتل بباتەوە +لەو کاتەوەی کە ڤاڵتێری بۆتاس ڕۆژی شەممە پێش لویس ھامڵتن پاڵێورا ڕوون بوو کە ڕێبەرانی تیمی مێرسیدس ڕۆڵێکی گەورەیان لە پێشبڕکێیەکەدا دەبێت. +لە جەمسەرەکەوە، بۆتاس دەسپێکێکی باشی ھەبوو و تاڕادەیەک ھامڵتۆنی خستە مەترسیەوە لەکاتێک دا بەرگری لە پێگەکەی دەکرد لە یەکەم دوو سوڕانەوە و ڤێتڵی بانگھێشت کرد تا ھێرش بکاتە سەر ھاوتیمەکەی. +ڤێتڵ چووە ناو ململانێکانەوە و ڕێی دا ھامڵتۆن بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکان لە کۆتایی کۆمەڵەکە، شتێک کە دەبوو یەکلاکەرەوە بێت. +دواتر مێرسیدس چووە ناو پێشبڕکێی سووڕانەوەی تەواو و لە دوای ڤێتڵ ھاتە دەرەوە، بەڵام ھامڵتن چووە پێشەوە دوای چالاکیەکی ویل بەرامبەر ویل کە وای کرد شوفێری فێراریەکە بە دوودڵیەوە ناوەوە بەرەڵا بکات بە کەوتنە مەترسی ڕزگاربوون دوای جووڵەیەکی دوانی بۆ بەرگریکردن لە گۆشەی سێیەم. +ماکس ڤێرستاپن لە ڕیزی دواوەی گۆڕەپانەکە دەستی پێکرد و لە حەوتەم پێگەدا بوو لە کۆتایی یەکەم سووڕ لە ٢١ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی. +ئنجا بۆ ماوەیەکی زۆری پێشبڕکێیەکە پێشەنگ بوو دوای ئەوە�� تایەکانی بە ئامانجی تەواوکردنێکی خێرا پاراست و بەسەر کیمی ڕایکۆنێن بۆ پێگەی چوارەم زاڵ بوو. +لە کۆتایی‌دا ھاتە ناو ململانێکانەوە لە ٤٤ەمین سووڕ بەڵام نەیدەتوانی لە ھەشت سووڕی کۆتایی خێرایی زیاد بکات دوای ئەوەی ڕایکۆنێن پێگەی چوارەمی گرت. +ڕۆژێکی سەختە چونکە ڤاڵتێری ھەموو کۆتایی ھەفتەکە ئیشێکی سەرنجڕاکێشی کرد و مەردێکی ڕاستەقینە بوو وتی با بڕۆم. +تیمەکە کارێکی زۆر ناوازەیان کردووە تا یەک دوویان ھەبێت،” ھامڵتۆن وای وت. +بەڕاستی ئەم زمانی جەستەیە خراپ بوو +سەرۆک دۆناڵد تڕەمپ لە گردبوونەوەیەک دا ڕۆژی شەممە گاڵتەی بە سیناتۆر دیان فاینستاین لەسەر منجڕیەکەی کرد کە ئەو دزەی بە نامەکە لە کرستین بلەزی فۆردەوە نەکردبێت کە بەربژێری دادگای باڵا برێت کاڤانۆ بە ھێرشی سێکسی تۆمەتبار دەکات. +سەرۆک لە کاتی قسەکردن لە گردبوونەوەیەک دا لە ڤێرجینیای خۆرئاوا، ڕاستەوخۆ باسی ئەو گەواھیدانەی نەکرد کە لەلایەن فۆردەوە دراوە لە بەردەم لیژنەی دادوەریی ئەنجومەنی پیران، لەبری ئەوە لێدوانی دا کە ئەوەی لە ئەنجومەنی پیران دا گوزەرا نیشانی دا کە ئەو خەڵکە "ڕیسوا و ناشیرین و درۆزن" بوون." +ئەو وتی، “تاکە شت کە دەکرێ ڕووبدا و شتە جوانەکە کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە لە ئەنجومەنی پیران ڕوودەدات، کە توڕەیی دەبینی، کە ئەو خەڵکە دەبینی توڕە و ڕیسوا و ناشیرین و درۆزنن." +"کە سەیری بڵاوکراوە و دزەپێکراوەکان دەکەیت ئینجا ئەوان دەڵێن "ئۆ، من شتی وام نەکردووە. +من ئەمەم نەکرد." +بیرتە؟ +دیان فاینستاین، ئایا تۆ دزەت پێکرد؟ +وڵامی ئەوت لەبیر بێت... تۆ دزەت بە بەڵگەنامەکە کرد - " ئۆ، ئۆ، چی؟ +ئۆو، نەخێر. +من دزەم پێنەکرد." +باشە، کەمێک بوەستە. +ئایا ئێمە دزەمان پێ کرد... نەخێر، ئێمە دزەمان پێ نەکرد،" ئەمەشی وت، لە کاردانەوەیەک بۆ سیناتۆرەکە. +فاینستاین نامەیەکی بۆ نێردراوە کە وردەکاری تۆمەتەکانی لە دژی کاڤانۆ لەلایەن فۆرد باس دەکات کە دەگەڕێتەوە بۆ تەمووز، و پێشتر لە ئەیلول دزەی پێکراوە - بەڵام فاینستاین نکۆڵی کرد کە دزەکردنەکە لە نوسینگەی ئەوەوە بووبێت. +"من نەمشاردەوە تۆمەتەکانی د فۆرد، من دزەم بە چیرۆکەکە نەکرد،" فاینستاین بە لیژنەکەی وت، زە ھیڵ گێڕایەوە. +"ئەو داوای لێکردم کە بە نھێنی ھەڵیگرم و منیش وەک چۆن داوای کردبوو بە نھێنی ھێشتمەوە." +بەڵام نکۆڵیکردنی ئەو پێنەدەچوو بە باشی لەگەڵ سەرۆک بێتەوە، کە لە گردبوونەوەکەی شەوی شەممە لێدوانی دا: "شتێکت پێ دەڵێم، ئەو زمانی جەستەیە بەڕاستی خراپ بوو. +لەوانەیە ئەو ئەنجامی نەدابێ، بەڵام ئەوە خراپترین زمانی جەستەیە کە تا ئێستا بینیبێتم." +بەردەوامە لە بەرگریکردنی لە بەربژێری دادگای باڵا، کە لە لایەن سێ ئافرەتەوە تۆمەتبار کراوە بە بەدڕەفتای سێکسی، سەرۆک پێشنیاری ئەوەی کرد کە دیموکڕاتەکان بۆ مەرامی خۆیان تۆمەتەکانیان بەکار دەھێنا. +"ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی بە ھەر ڕێگایەک پێویست بکات دەسەڵات بگرنەوە دەست. +مێدیەت قسەی سەرۆکی گێڕایەوە ڕیسوایی، ناشیرینی دەبینی، ئەوان گوێ بەوە نادەن کە ئازار بە کێ دەگەیەنن، کێ بخەنە ژێرەوە هەتا ھێز و دەسەڵات بەدەست بێنن،". +خولی بژاردە: دەندی ستارز ٥-٣ بێلفاست جایەنتس +پاتریک دوایەر دوو گۆڵی بۆ جایەنتس تۆمار کرد لە بەرامبەر دەندی +دەندی ستارز قەرەبووی شکستی ڕۆژی ھەینی لە خولی بژاردە بەرامبەر بێلفاست جایەنتس کردەوە بە بردنەوەی یاریی گەڕان��وە ٥-٣ لە دەندی ڕۆژی شەممە. +جایەنتس سەرەتا دوو گۆڵ لەپێش بوون لەڕێگای لێدانەکانی پاتریک دوایەر و فرانسیس بایۆڤیلیەر. +مایک سولیڤان و جۆردن کاونی ئاستی لایەنی بەرامبەری یەکسان کردەوە پێش ئەوەی دوایەر پێشەنگی بۆ جایەنتس بگەڕێنێتەوە. +فڕانسوا بوشارد بۆ دەندی یەکسان کردەوە پێش ئەوەی دوو گۆڵی لوکاس لوندڤالد نیڵسن سەرکەوتن مسۆگەر بکەن. +ئەمە سێیەم شکستی خولی بژرادە بوو لەم وەرزە بۆ کوڕانی ئادەم کیف، کە لە دواوە ھاتبوون بۆ بردنەوە لە دەندی ٢-١ لە بێلفاست لە شەوی ھەینی. +ئەمە چوارەم بەیەکگەیشتنی وەرز بوو لەنێوان لایەنەکان، کە جایەنتس سێ یاریی پێشووی بردبۆوە. +کردنەوەی دوایەر لە خولەکی چوارەم لە ٣:٣٥ دروست بوو بە یارمەتی کێنادڵ مەکفاوڵ، لەگەڵ فەراھەمکردنی یارمەتیەک لەلایەن ڕەزەفۆرد کاتێک کە بایۆڤیلیەر چوار خولەکی دواتر پێشەنگیەکەی دوو ھێند کرد. +لە ماوەیەکی کردنەوەی جەنجاڵ دا، سولیڤان لایەنی خاوەن یاریگای گەڕاندەوە بۆ یاریەکە لە ١٣:١٠ پێش ئەوەی مات مارکواردت یەکسانکردنەوە بۆ کاونی فەراھەم بکات لە ١٥:١٦. +دوایەر دڵنیا بووەوە جایەنتس لە یەکەم بواردا پێشەنگییان گرتووە کاتێک دووەم گۆڵی شەوەکەی لە کۆتایی ماوەی یەکەم کرد. +لایەنی خاوەن یاریگا خۆیان ڕێکخستەوە و بوشارد جارێکی تر ئەوانی خستەوە ماوەی یەکسانی بە گۆڵێکی بەھێز لە ٢٧:٣٧. +کاونی و چارلس کۆرکۆران یەکیان گرت بۆ یارمەتیدانی نیڵسن تا دەندی بخاتە پێشەوە بۆ یەکەمجار لە یاری دا لە کۆتایی ماوەی دووەم و دڵنیا بووەوە لە بردنەوەی لەگەڵ پێنجەم نیوەڕێگای تیپەکەی لە ماوەی کۆتایی دا. +جایەنتس، کە ئێستا چوار لە پێنج یاریی ڕابردوویان دۆڕاندووە، لە ماڵەوەن بەرەو میڵتن کینس لە یاری داھاتوویان لە ڕۆژی ھەینی. +چاودێری ھاتوچۆی ئاسمانی بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی سەدان کەس لە فڕۆکەدا دەتوانن لە بوومەلەرزە دەرباز بن دەمرێت +چاودێرێکی ھاتوچۆی ئاسمانی وەک پاڵەوانێک ناوزەد کرا لە ئیندۆنیزیا دوای ئەوەی مرد لە پێناو دڵنیابوونەوە لەوەی فڕۆکەیەک کە سەدان کەسی ھەڵگرتووە بە سەلامەتی ھەڵدەستێت. +زیاتر لە ٨٠٠ کەس مردوون و زۆریش شوێن ون بوون دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی گەورە لە دوورگەی سولاوسی دا ڕۆژی ھەینی، و بووە ھۆی تسۆنامی. +بوومەلەرزە بچووکە بەھێزەکان بەردەوامن لە وێرانکردنی ناوچەکە و زۆرێک گیریان خواردووە لە ناو پاشماوەکانی‌دا لە شاری پالو. +بەڵام سەرباری ئەوەی ھاوکارەکانی لەبەر ژیانی خۆیان ڕایان کرد، ئەنتۆنیۆس گوناوان ئاگوگی ٢١-ساڵە ڕەتی کردەوە پۆستەکەی جێبھێڵێت لە بورجی چاودێری کە بە توندی دەلەرایەوە لە فڕۆکەخانەی موتیارە سیس ئەل جوفری فڕۆکەخانەی پالو +ئەو لە شوێنی خۆی نەجووڵا تا دڵنیا ببێتەوە کە فڕۆکەی ئاسمانی باتیک ٦٣٢١، کە ئەوکات لەسەر ڕێڕەوەکە بوو، توانیویەتی بە سەلامەتی ھەستێت. +ئینجا لە بورجی چاودێری ھاتوچۆکەوە خۆی ھەڵدەداتە خوارەوە کاتێک کە زانی دەڕوخێت. +ئەو دواتر لە نەخۆشخانە مرد. +وتەبێژی ڕێدۆزی ئاسمانی لە ئیندۆنیزیا، یۆھانێس سیرایت، وتی بڕیارەکە لەوانەیە ژیانی سەدان کەسی ڕزگار کردبێت، ئەی بی سی نیوزی ئوستڕالیا بڵاوی کردەوە. +ئێمە ھەلیکۆپتەرێکمان لە بالیکاپاپانەوە لە کالیمانتان ئامادە کرد تا بۆ نەخۆشخانەیەکی گەورەتری ببات لە شارێکی تر. +بەداخەوە ئێمە ئەومان ئەم بەیانیە لەدەست دا پێش ئەوەی ھەلیکۆپتەرەکە بگاتە پالو. +هەروەها ئەمەشی وت، "دڵمان بە بیستنی ئەمە ئازار دەکێشێت." +لە ھەمان کات دا، دەسەڵاتداران دەترسن ژمارەی مردووان بگاتە ھەزاران دوای ئەوەی ئاژانسی سووککردنی کارەساتەکانی وڵات وتی کە چوونە ناو شارۆچکەکانی دۆنگاڵا، سیگی و بوتۆنگ سنووردارە. +وتەبێژی ئاژانسی سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆھۆ وتی، "باوەڕ وایە ژمارەکە ھەر زیاد بکات چونکە زۆر لاشە ھێشتا لەژێر خاپوربووەکە دان لە کاتێک دا نەتوانراوە بە زۆرێکیان بگەین." +ئەو شەپۆلانەی هەتا شەش مەتر بەرز بوون پالویان وێران کرد کە تێدا ناشتنی بەکۆمەڵ لە یەکشەممە ڕێک دەخرێت. +فڕۆکەی سەربازی و بازرگانی ھاریکاری و پێداویستی دەگەیەنن. +ڕیسا کوسوما، دایکێکی ٣٥ ساڵە، بە سکای نیوزی وت: ھەر خولەکێک ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن لاشە دەھێنێت. +ئاوی پاک دەگمەنە. +بازاڕە بچووکەکان لە ھەموو شوێنێک تاڵان دەکرێن." +جان گێلفاند، سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە ئیندۆنیزیا، بە سی ئێن ئێنی وت: "خاچی سووری ئیندۆنیزیا بە پەلەیە بۆ یارمەتیدانی ڕزگاربووان بەڵام ئێمە نازانین کە ئەوان چی لەوێ دەدۆزنەوە. +ئەمە خۆی تراژیدیایە، بەڵام لەوانەیە خراپتریش بێت." +سەرۆکی ئیندۆنیزیا جۆکۆ ویدۆدۆ ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە پالو و بە سوپای وڵاتی وت: "بە ھەمووتان دەڵێم کە بە شەو و ڕۆژ کار بکەن بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی پەیوەندی بە چۆڵکردنەوە ھەیە. +ئایا ئامادەیت؟" سی ئێ ئێن ھەواڵی دا. +ئیندۆنیزیا سەرەتای ئەمساڵ تووشی چەندین بوومەلەرزە بوو لە لۆمبۆک کە تێیدا زیاتر لە ٥٥٠ کەس مردن. +تێکشکانی فڕۆکەی مایکڕۆنیزیا: ئێر نیوگینی ئێستا دەڵێت پیاوێک لە دوای تێکشکانی فڕۆکە لە مرداودا دیار نەماوە +ئەو ھێڵە ئاسمانیەی کە کاری بەو فڕۆکەیە دەکرد کە لە مرداوی زەریای ھێمن دا لە مایکڕۆنیزیا تێک‌شکا ئێستا دەڵێت کەسێک دیار نیە، دوای ئەوەی پێشتر وتبووی ھەر ٤٧ سەرنشینەکە و دەستەکە بە سەلامەتی فڕۆکە نقومبووەکەیان چۆڵ کردووە. +ئێر نیوگینی لە بڵاوکراوەیەک دا ھی دوانیوەڕێی شەممەدا وتی، نەیتوانیوە بزانێت کە سەرنشینێکی پیاو چی بەسەر ھاتووە. +ھێڵە ئاسمانیەکە وتی کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەیی، نەخۆشخانەکان و لێکۆڵەرەوان کاریان کردووە بۆ دۆزینەوەی پیاوەکە. +ھێڵە ئاسمانیەکە دەستبەجێ وەڵامی داواکاریەکانی بۆ وردەکاریی زیاتر لە بارەی سەرنشینەکە نەدایەوە، وەکو تەمەنی یان نەتەوەی. +بەلەمی ناوچەیی یارمەتی ڕزگارکردنی سەرنشینەکانی تر و تاقمەکەیان دا دوای ئەوەی فڕۆکەکە خۆی کێشا بە ئاوەکە لەکاتێک دا ھەوڵی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی دوورگەی چووک دەدا. +بەرپرسان وتیان ڕۆژی ھەینی ئەو حەوت کەسە بۆ نەخۆشخانە بردراون. +ھێڵە ئاسمانیەکە وتی شەش سەرنشین ڕۆژی شەممە لە نەخۆشخانە دا ماونەتەوە، و ھەموویان بارودۆخیان جێگیرە. +ئەوەی بووە ھۆی تێکشکانەکە و زنجیرەی وردی ڕووداوەکان بە ناڕوونی ماوەتەوە. +ھێڵە ئاسمانیەکە و ھێزی دەریاوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەردووکیان وتیان فڕۆکەکە لە مرداوەکەدا نیشتەوە بەھۆی کورتی ڕێڕەوەکە. +چەند شایەتحاڵێک پێیان‌وابوو فڕۆکەکە لە ڕێڕەوەکە لایداوە. +سەرنشینی ئەمریکی بیڵ جەینس وتی فڕۆکەکە زۆر بە نزمی گەیشت. +جەینس وتی، “ئەمە شتێکی لە ڕادەبەدەر باشە” +جەینس وتی خۆی و ئەوانی تر توانیویانە بەناو ئاوێکی تا کەمەر قووڵ دا تێپەڕن بۆ دەرچەکانی فریاکەوتن لەسەر فڕۆکە نقومبووەکە. +ئەو وتی کە کارمەندانی فڕۆکەکە ترسابوون و دەیانقیژاند، و ئەویش تووشی برینێکی بچووک لە سەری‌دا بوو. +ھێزی دەریاوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان وتی ئەو دەریاوانانەی کە لەوێ کار دەکەن بۆ باشترکردنی بەندەرەکە لە ڕزگار کردنەکەش دا یارمەتیدەر بوون بە بەکارھێنانی بەلەمی چووپی بۆ گواستنەوەی خەڵک بۆ کەنارەکە پێش ئەوەی فڕۆکەکە نقوم بێت لە نزیکەی ٣٠ مەتر (١٠٠ پێ) ئاودا. +داتای تۆڕی سەلامەتی فڕۆکەوانی ئاماژە بەوە دەکات کە ١١١ کەس لە تێکشکانەکانی ھێڵە ئاسمانیە تۆمارکراوەکانی پاپوا گینێی نوێ لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا مردوون، بەڵام ئێر نیوگینی لە ھیچیاندا نەبوو. +شڕۆڤەکارێک ھێڵی کاتی ئەو شەوەی کێشا کە تێیدا ئافرەتێک بە زیندوویی سوتێندرا +داواکار ڕۆژی شەممە لە دووبارە دادگایی کردنەوەی پیاوێک کە تۆمەتبارە بە سووتاندنی ئامرەتێکی میسیسیپی بە زیندووی لە ساڵی ٢٠١٤ دۆسیەکەی بردە بەردەم دادگا. +شڕۆڤەکاری وەزارەتی دادی ئەمریکا پۆڵ ڕۆولێت بۆ چەندین کاتژمێر وەک گەواھیدەرێکی پسپۆڕ لە بواری شیکاری زیرەکی گەواھی دا. +ئەو بۆ دەستەی سوێندخۆران ئەوەی خستە ڕوو کە چۆن تۆمارە تەلەفۆنیەکانی بەکار ھێناوە بۆ ئەوەی جووڵەکانی تاوانبارە ٢٩ ساڵەکە کوینتن تێلیس و قوربانیە ١٩ ساڵەکە، جێسیکا چەیمبەرز، لەو شەوەی کە مرد بە یەکەوە لێک بدات. +ڕۆولێت وتی ئەو زانیاریی شوێنەکەی لە چەندین تەلەفۆنەوە پێگەیشتووە کە نیشانی دەدات تێلیس ئێوارەی مردنەکەی لەگەڵ چەیمبەرز بووە، بە پێچەوانەی بانگەشەکانی پێشووی، کلاریۆن لێجەر باسی کرد. +کە داتاکە نیشانی دا کە تەلەفۆنی ئەو لەگەڵ ئەوەی چەیمبەرز بووە لەو کاتەدا ئەو وتی کە ئەو لەگەڵ ھاوڕێکەی مایکڵ سانفۆرد بووە، پۆلیس ڕۆیشت قسە لەگەڵ سانفۆرد بکات. +سانفۆرد ڕۆژی شەممە شایەتی دا و گەواھی ئەوەی دا کە ئەو ڕۆژە ئەو لە شارۆچکەکە نەبووە. +کاتێک داواکارەکان لێیان پرسی ئاخۆ تێلیس ڕاست دەکات کە وتوویەتی ئەو شەوە لە بارھەڵگرەکەی سانفۆرددا بووە ، سانفۆرد وتی کە ئەو “درۆ دەکات، چونکە بارھەڵگرەکەی من لە ناشڤیل بوو.” +دژیەکیەکی تر ئەوە بوو کە تێلیس وتی نزیکەی دوو ھەفتە بووە چەیمبەرزی ناسیوە کاتێکە کە مردووە. +تۆمارە تەلەفۆنییەکان ئاماژەیان بەوە دا کە ئەوان تەنھا یەک ھەفتە بووە یەکتریان ناسیوە. +ڕۆولێت وتی کە ماوەیەک دوای مردنی چەیمبەرز، تێلیس نامەکان، تەلەفۆنەکان و زانیاریی پەیوەندیی چەیمبەرزی لە تەلەفۆنەکەی خۆیدا سڕیوەتەوە. +ھەیل وتی، “ئەوی لە ژیانی خۆی سڕیەوە.” +بەرنامەی بەرگریکردن لە ڕۆژی یەکشەممە دانراوە بۆ دەستکردن بە یەکلاییکردنەوەی مشتومڕەکان. +دادوەر وتی ئەو پێشبینی دەکات دادگاییەکەی ھەر ئەو ڕۆژە دواتر ببرێت بۆ لای دەستەی سوێندخۆران. +ھای برید: ھیپ ھۆپی ھۆشیار چییە؟ +باندی سیانی ھیپ ھۆپ دەیانەوێت ئاڵنگاری تێڕوانی نەرێیانەی ژانرەکە بکەن بە پڕکردنی مۆسیقاکەیان بە پەیامی ئەرێیانە. +ھای برید، لە بریستۆڵەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ھیپ ھۆپ لە بنچینەی خۆی لە پەیامی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان دوور کەوتۆتەوە. +ئەوان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ بنچینەکانی کردووە و ھیپ ھۆپی ھۆشیار دووبارە بەناوبانگ دەکەنەوە. +ھونەرمەندانی وەک فیوجیز و کۆمن بووژانەوەیەکی تازەیان بەخۆوە بینیوە لە شانشینی یەکگرتوو لە ڕێگای ھونەرمەندانی وەک ئالاکا و لۆکی. +ڕەشپێستێکی تر؟! +دایەنێکی نیۆڕک سکاڵا لە سەر دوو ھاوسەر تۆمار دەکات بەھۆی لەسەر کارلادان دوای نامەی “ڕەگەزپەرستانە” +دایەنێکی نیۆڕک دا سکاڵا لەسەر دوو ھاوسەر تۆمار دەکات بەھۆی لەسەرکارلادانی جیاکارانە دوای پێگەیشتنی نامەیەکی بەھەڵەنێردراو لە دایکەکەوە کە گلەیی ئەوە دەکات کە ئەو “ڕەشپێستێکی ترە.” +دوو ھاوسەرەکە نکۆڵی لەوە دەکەن کە ڕەشپێست بن، داواکارییەکەکان بە “بەزۆرسەندن” دەچوێنن. +لینزی پلاسکۆ- فلاکسمان، دایکی دوو منداڵ، نیگەرانی خۆی دەربڕی دوای ئەوەی زانی کە دابینکەری چاودێری نوێی منداڵەکەی، ژیزێڵ مۆریس، ڕەشپێستە لەکاتی گەیشتنی بۆ یەکەم ڕۆژی کار لە ساڵی ٢٠١٦. +خاتو پلاسکۆ-فلاکسمان لە نامەیەک دا بۆ مێردەکەی نووسی، “نااااااااااا ڕەشپێستێکی تر.” +ھەرچۆنێک بێت، لەبری ناردنی بۆ مێردەکەی، دوو جار بۆ خاتوو مۆریسی دەنێرێت. +بە گوێرەی نیویۆرک پۆست دوای ئەوەی ھەست بە ھەڵەکەی دەکات، پلاسکۆ-فلاکسمانی “نائاسودە” خاتوو مۆریس لە کار دەردەکات، بە وتنی ئەوەی کە دایەنی پێشوویان، کە ئەفریقی-ئەمریکی بوو، ئیشەکەی خراپ بووە و ئەوەش کە ئەو لەبری ئەوە پێشبینی فیلیپینییەکی کردووە. +خاتوو مۆریس کرێی یەک ڕۆژ کارکردنەکەی پێدرا و دواتر نێردرایە ماڵەوە لە ئوبەر. +ئێستا، مۆریس داواکاری لە دژی دوو ھاوسەرەکە تۆمار دەکات بۆ قەرەبووی دەرکردن لە کار، و داوای قەرەبووی بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی ٣٥٠ دۆلار ماوەی شەش مانگ دەکات، بۆ ئیشێک لەگەڵ مانەوە کە لە سەرەتا دا بۆی دامەزرابوو، بەڵام بەبێ گرێبەست. +“دەمەوێت نیشانیان بدەم، سەیرکە، ئێوە شتی لەم شێوەیە ناکەن،” ئەو ڕۆژی ھەینی بە پۆستی وت، وتیشی “من دەزانم ئەمە جیاکارییە.” +دوو ھاوسەرەکە بانگەشەکانیان ڕەت کردەوە کە ئەوان ڕەگەزپەرست بن، بە وتنی ئەوەی کۆتاییھێنان بە دامەزراندنی مۆریس شتێکی گونجاو بووە کە بیکەن، ترساون لەوەی کە دوای تووڕەکردنی نەتوانن متمانەی پێ بکەن. +“خێزانەکەم شتێکی بۆ ناردووە کە مەبەستی نەبووە ئەوە بڵێت. +ئەو ڕەگەزپەرست نیە. +مێردەکە جۆول پلاسکۆ بە پۆستی وت ئێمە کەسانی ڕەگەزپەرست نین،”. +“بەڵام تۆ منداڵەکانت دەخەیتە ژێر دەستی کەسێک کە بێڕێز بووبی بەرامبەری، تەنانەت ئەگەر بە ھەڵەش بووبێت؟ +منداڵەکە تازە لەدایکبووەکەت؟ +دەی.” +چواندنی داواکارییەکە بە “بەزۆرسەندن،” پلاسکۆ وتی تەنھا دوو مانگە ژنەکەی منداڵی بووە و لە “بارودۆخێکی زۆر سەخت”دا بووە. +“تۆ دەتەوێت کەسێکی ئاوەھا بگریت؟ +بەڕێوەبەری بانکی وەبەرھێنان ئەمەی خستەڕوو ئەمە شتێکی زۆر جوان نیە بکرێت،” +لە کاتێک دا دۆسیە یاساییەکە ھێشتا بەردەوامە، دادگای ڕای گشتی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئیدانەی دوو ھاوسەرەکەی کرد، ڕەخنەیان لە ھەڵسوکەوت و مەنتیقی ئەوان گرت. +بڵاوکارەکانی پادینگتن ترسان لەوەی خوێنەران سۆزیان بۆ ورچە قسەکەرەکە نەبێت، نامەی نوێ ئاشکرای دەکات +کچی بۆند کارین جانکێڵ، کە کەمێک دوای قبوڵبوونی کتێبەکە لەدایک بووە، لەبارەی نامەکە وتی: “سەختە کە خۆت بێنیە جێگای کەسێک کە بۆ یەکەمجار پێش بڵاوبوونەوەی دەیخوێنێتەوە. +ئێستا ئەوە زانینێکی زۆر خۆشە ئەوەی کە لەبارەی سەرکەوتنی گەورەی پادینگتنەوە دەیزانین.” +وتی باوکی، کە وەک کامێڕامانی بی بی سی کاری کردبوو پێش ئەوەی بیرۆکەی نووسینی کتێبی منداڵانی بەھۆی ورچێکی لەیستۆکی بچووک بۆ دروست بێت، گەشبین بوو لەبارەی کارەکەیەوە کە ڕەت بکرێتەوە، ئەوەشی گوت کە ساڵی پار ٦٠ەمین ساڵیاد�� بڵاوبوونەوەی کتێبەکانی “تاڵ و شیرین” بوو دوای مردنی باوکی. +لەبارەی پادینگتن، کە ئەو وەک “ئەندامێکی زۆر گرنگی خێزانەکەمان” وەسفی دەکات، ئەوەی وت کە باوکی بەھێواشی شانازی بەوە دەکرد کە لە کۆتایی دا سەرکەوت. +ئەو وتی، “ئەو پیاوێکی تەواو لەسەرخۆ بوو، کەسێکی لەخۆبایی نەبوو.” +“بەڵام لەبەر ئەوەی پادینگتن زۆر ڕاستەقینە بوو لە لای، تا ڕادەیەک وەک ئەوە بوو کە منداڵێکت ھەبێت و شتێک بەدەست بھێنێت: شانازییان پێوە دەکەی تەنانەت ئەگەر لە ڕاستی دا خۆشت کارەکەت نەکردبێ. +پێم وایە ئەو سەرکەوتنی پادینگتنی بەشێوەیەکی لەم جۆرە دەبینی. +ھەرچەندە ئەوە داھێنانی خۆی و خەیاڵی خۆی بوو، ئەو ھەمیشە شانازییەکەی بۆ خودی پادینگتن دەگەڕاندەوە.” +کچەکەم لە سەرەمەرگ دا بوو و منیش دەبوو بە تەلەفۆن خوداحافیزی لێبکەم” +لە دوای نیشتنەوەی بەپەلە کچەکەی گەیەنرایە نەخۆشخانەی لویس پاستەر٢ لە نیس، لەوێ کاری پزیشکەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو بێھودە بوو. +خاتوو ئێدنان-لاپێڕوز وتی، “ناد بەردەوام تەلەفۆنی دەکرد تا بڵێت زۆر ناخۆشە، کە چاوەڕوانی ئەوەی لێناکرێت ڕزگاری بێت.” +“ئینجا تەلەفۆنێکم لە نادەوە بۆ ھات تا بڵێ کە لەماوەی دوو خولەکی تر کچەکە دەمرێت و من دەبێت خوداحافیزی لێ بکەم. +و منیش کردم. +من وتم، “تاشی، زۆر خۆشم دەوێی، ئەزیزم. +زوو دێمە لای تۆ. +لەگەڵت دەبم. +ئەو دەرمانانەی کە پزیشکەکان بەویان دابوو بۆ ئەوەی دڵی لە لێدان نەکەوێت بەھێواشی لاواز دەبوون و کۆئەندامی ئەویان جێدەھێشت. +ئەو کەمێک پێشووتر مردبوو و بەمەش ھەمووی لەکار کەوت. +من تەنھا دەبوو لەوێ دانیشم و چاوەڕێ کەم، دەمزانی کە ئەمە ھەموو ئاشکرا دەبێت. +نەمدەتوانی بناڵێنم یان ھاوار بکەم یان بگریێم چونکە من لە بارودۆخێک دا بووم کە بە خێزانەکان و خەڵک دەورە درابووم. +من دەبوو بەڕاستی دان بەخۆم دا بگرم.” +لە کۆتایی دا خاتوو ئێدنان-لاپێروز، کە لە ئێستادا خەمی لەدەستدانی کچەکەی دەخوات، سواری فڕۆکە بوو لەگەڵ سەرنشینەکانی تر - بێئاگا لەو بەڵایەی کە پێیدا تێپەڕی. +ئەو وتی، “کەس نەیدەزانی.” +“سەرم داخستبوو، و تەواوی کاتەکە فرمێسک دەھاتە خوارەوە. +ڕوونکردنەوەی ئەمە سەختە، بەڵام لەسەر فڕۆکەکە بوو کە لەم ھەستە پەرێشانکەرەی ھاوسۆزی بۆ ناد تێگەیشتم. +ئەوەی کە ئەو پێویستی بە خۆشەویستی و تێگەیشتنی من ھەبوو. +دەمزانی کە ئەو چەندە خۆشی دەویست.” +ئافرەتانی غەمبار بۆ ڕێگرتن لە خۆکوشتن لەسەر پرد کارت بڵاو دەکەنەوە +دوو ئافرەت کە ئەزیزانیان لەدەست دابوو بەھۆی خۆکوشتنەوە کار دەکەن بۆ ڕێگرتن لەوەی کەسانی تر خۆیان بکوژن. +شارۆن دەیڤیس و کێڵی ھەمفریز لەسەر پردی وێڵزی کارت بڵاو دەکەنەوە بە پەیامی ھاندەرانە و ژمارە تەلەفۆن تا خەڵک بتوانن بۆ یارمەتی پەیوەندی بکەن. +تایلەری کوڕی خاتوو دەیڤیس ١٣ ساڵان بوو کاتێک بەدەست خەمۆکیەوە دەیناڵاند و لە تەمەنی ١٨ ساڵی دا خۆی کووشت. +ئەو وتی، “ھیچ دایک و باوکێک ناناسم بەو شێوەیە ھەست بکەن کە من ھەموو ڕۆژ ھەستی پێ دەکەم.” +خاتوو دەیڤیس، تەمەن ٤٥ ساڵ، کە لە لیدنی دەژیت، وتی کوڕەکەی چێشتلێنەرێکی سەرکەوتووی خاوەن ڕوویەکی خۆش بوو. +"ھەموو کەس بە زەردەخەنەکەی دەیناسی. +ئەوان ھەمیشە دەیانگوت زەردەخەنەکەی ھەر ژوورێک ڕووناک دەکاتەوە." +ھەرچۆنێک بێت، ئەو وازی لە کار ھێنا پێش ئەوەی بمرێت، چونکە "لە شوێنێکی بەڕاستی تاریکدا" بوو. +لە ساڵی ٢٠١٤، برای تایلەر، کە ئەوکات ١١ ساڵ بوو، ئەو کەسە بوو کە دەبێ براکەی بدۆزێتەوە دوای ئەوەی ئەو خۆی کوشت. +خاتوو دەیڤیس وتی: "من بەردەوام خەمی ئەوەمە کە شتی تری لێ بکەوێتەوە." +خاتوو دەیڤیس کارتەکانی دروست دەکرد، "تا خەڵک بزانێت خەڵکانێک ھەن کە دەتوانی بچیتە لایان و قسەیان لەگەڵ بکەی، تەنانەت ئەگەر ھاوڕێیەکیش بێت. +بە بێدەنگی دامەنیشە - پێویستە قسە بکەیت." +خاتوو ھەمفریز، کە ساڵانێکە ھاوڕێی خاتوو دەیڤیسە، ماڕک، ھاوسەرەکەی بۆ ١٥ ساڵ، ھێندە نەبوو دوای مردنی دایکی لەدەست دا. +ئەو وتی، "ئەو نەیدەگوت کە ھەست بە بێتاقەتی یان خەمۆکی یان ھیچ شتێک دەکات." +"دوو ڕۆژ بەر لە کریسمەس ئێمە تێبینی گۆڕانی ھەڵسوکەوتیمان کرد. +ئەو لە ڕۆژی کریسمەس دا لە نزمترین ئاست دا بوو - کە منداڵەکان دیاریەکانیان کردەوە ئەو پەیوەندی چاو یان ھیچی لەگەڵیان دا نەبوو." +ئەو وتی مردنەکەی دەروونبریندارییەکی گەورە بوو بۆ ئەوان، بەڵام دەبێ بەسەری دا زاڵ بن: "کەلێنێک لە ھەموو خێزانەکەدا دروست دەکات. +پەرتەوازەمان دەکات. +بەڵام ھەموومان پێویستە بەردەوام بین و بجەنگین." +ئەگەر ھەوڵ دەدەی زاڵ بی، دەتوانی بێبەرامبەر پەیوەندی بە ساماریتانسەوە بە ژمارەی ١١٦١٢٣ (شانشینی یەکگرتوو و ئیرلەندا)، ئیمەیڵ jo@samaritans.org، یان سەردانی ماڵپەڕی ساماریتانس لێرە بکە. +داھاتووی برێت کاڤانۆ دیار نیە لەگەڵ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی +“من پێم وابوو، ئەگەر بەڕاستی بمانتوانیایە شتێک بەدەست بێنین لەوەی ئەو داوای دەکات - لێکۆڵینەوەیەکی سنووردار بە کات، و بوار - لەوانە بوو بتوانین یەکبوونێکی کەم پەیدا بکەین،” بەڕێز فلەیک ڕۆژی شەممەی ئەمەی وت، وتیشی کە ئەو ترسی ئەوەی ھەیە لیژنەکە “لێک ھەڵوەشێت” بەھۆی دۆخی چەقبەستووی قووڵی حیزبیەوە. +بۆچی بەڕێز کاڤانۆ و لایەنگرە کۆماریەکانی دەیانەوێت ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە بکات؟ +دوودڵی ئەوان ھەمووی بەھۆی کات دانانەوەیە. +ھەڵبژاردنە ناوەندیەکان تەنھا پێنج ھەفتەی ماوە، لە ٦ی تشرینی دووەم - ئەگەر، وەک چاوەڕوان دەکرێت، کۆماریەکان ئەنجامەکەیان زۆر خراپ بوو، ئەوکات بەتوندی لە ھەوڵەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەو پیاوەی دەیانەوێت بۆ باڵاترین دادگای وڵاتەکە لاواز دەبێت. +جۆرج دەبلیو. بۆش دەستی بە تەلەفۆنکردن کردووە بۆ سیناتۆرەکان، فشاریان لێدەکات کە پاڵپشتی بەڕێز کاڤانۆ بکەن، کە لە کۆشکی سپی دا لەگەڵ بەڕێز بۆش کاری کردووە و لە ڕێگای ئەوەوە خێزانەکەی ئەوی ئاشلی، کە سکرتێرەی تایبەتی بەڕێز بۆش بوو ناسی. +چی ڕوودەدات دوای ئەوەی ئێف بی ئای ڕاپۆرتەکەی دەردەکات؟ +دەنگێک لە ئەنجومەنی پیران دەبێت، کە لە ئێستا دا ٥١ کۆماری و ٤٩ دیموکراتی تێدایە. +ھێشتاش ڕوون نیە بەڕێز کاڤانۆ دەتوانێت بەلایەنی کەمەوە ٥٠ دەنگی ئەنجومەنی پیران بەدەست بێنێت یان نا، کە ئەمە ڕێ بە مایک پێنس، جێگری سەرۆک، دەدات یەکلایی بکاتەوە و ئەو بۆ دادگای باڵا پەسند بکات. +ژمارەی ھەڵاتووانی کۆریای باکوور لە ژێر دەسەڵاتی کیم دا ‘کەم دەبێتەوە’ +یاساناسێکی کۆریای باشوور وتی، ژمارەی ھەڵاتووانی کۆریای باکوور بۆ کۆریای باشوو لەوەتەی کیم جۆنگ-ئون دەسەلاتی گرتۆتە دەست لە چوار ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە. +پاڕک بیۆنگ-سونگ، بە پاڵپشت بە داتای وەزارەتی یەکبوونی باشوور، وتی ساڵی پار ١١٢٧ ھەڵاتن ھەبووە - بەراورد بە ٢٧٠٦ کەس لە ساڵی ٢٠١١. +بەڕێز پاڕک وتی کۆنتڕۆڵی توندتری سنوور لەنێوان کۆریای باکوور و چین و وەرگرتنی پارەیەکی زیاتر لەلایەن قاچاخچیەکانەوە کارتێکەری سەرەکین. +پیۆنگیانک ھیچ لێدوانێکی گشتی نەداوە. +زۆربەی ھەڵاتووانی باکوور لە کۆتایی دا ھاوڵاتینامەی کۆریای باشووریان پێ دەدرێت. +سیئۆل دەڵێت لەوەتەی کۆتایی ھاتنی شەڕی کۆریا لە ساڵی ١٩٥٣ زیاتر لە ٣٠٠٠٠ کەسی کۆریای باکوور بە نایاسایی لە سنوور پەڕیونەوە. +زۆربەی لە ڕێگای چینەوە ڕادەکەن، کە درێژترین سنووری لەگەڵ کۆریای باکوور ھەیە و بۆ پەڕینەوە ئاسانترە لەچاو ناوچەی بەتوندی پارێزراوی داماڵڕاو لە چەک (DMZ) لەنێوان دوو کۆریاکە. +چین ھەڵاتووەکان بە کۆچبەری نایاسای ھەژمار دەکات نەک پەنابەر و زۆر جار بەزۆری دەیاننێرێتەوە وڵاتی خۆیان. +پەیوەندی نێوان باکوور و باشوور - کە ھێشتاش لەڕاستیدا لە جەنگ دان - لەم مانگانەی دوایی بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە. +سەرەتای ئەم مانگە، سەرۆکانی ھەردوو وڵات لە پیۆنگیانگ کۆبوونەوە بۆ قسەکردن لەسەر دانووستانە وەستێنراوەکانی داماڵینی چەکی ناوکی. +ئەمە دوای کۆبوونەوە مێژووییەکەی حوزەیران ھات لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ و کیم جۆنگ-ئون لە سەنگاپوور، بەشێوەیەکی گشتی ڕازی بوون کار بکەن بە ئامانجی نیمچەدوورگەی کۆریای بەبێ چەکی ناوکی. +بەڵام لە ڕۆژی شەممە، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕی یۆنگ-ھۆ سەرزەنشتی سزاکانی ئەمریکای کرد کە لەو کاتەوە ھیچ بەرەوپێشچوونێکیان نەبووە. +بەڕێز ڕی لە وتەیەک دا بۆ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆڕک وتی، “بەبێ بوونی ھیچ متمانەیەک بە ئەمریکا، ھیچ دڵنیاییەک لە ئاسایشی نەتەوەییمان لەژێر ئەم ھەلومەرجانەدا بوونی نابێت، بەھیچ شێوەیەک ئێمە ناکرێ یەکلایەنە خۆمان لە چاک داماڵین.” +نانسی پێڵوسی برێت کاڤانۆ “ھیستریایی” ناو دەبات، دەڵێت ئەو بۆ خزمەتکردن لە دادگای باڵا شیاو نیە +سەرۆکی کەمینەی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پێڵوسی بەربژێری دادگای باڵا برێت کاڤانۆ بە “ھیستریایی” ناو برد و وتی کە سروشتی ئەو بۆ خزمەتکردنی لە دادگا باڵا شیاو نیە. +پێڵوسی لێدوانەکانی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژی شەممە لە فیستیڤاڵی تریبیونی تەکساس لە ئۆستن، تەکساس دا. +پێڵوسی لەبارەی کاردانەوەی گەواھیدانی کاڤانۆ ڕۆژی پێنجشەممە لەبەردەم لیژنەی دادوەریی ئەنجومەنی پیران وتی، “ڕێگریم پێ ناکرێ بەڵام پێم‌وایە ئەگەر ئافرەتێک ھەرگیز بەم شێوەیە ڕەفتاری بکردایە، پێیان دەگووت ‘ھیستریایی.’” +کاڤانۆ بەعاتفی نکۆڵی لەو تۆمەتانەکە کرد کە ئەو دەستدرێژیی سێکسی ئەنجام دابێت دژی دکتۆر. کریستین بلەزی فۆرد ئەوکاتەی ھەردووکیان ھەرزەکار بوون. +لەکاتی دەستپێکردنی لێدوانەکەی دا، کاڤانۆ زۆر عاتفی بوو، جاروبار خەریک بوو ھاوار بکات و قورگی بگیرێت لەکاتy باسکردنی خێزانەکەی و ساڵانی قوتابخانەی ئامادەییەکەی. +ھەروەھا بەڕاشکاوی ئیدانەی دیموکrاتەکانی کرد لەسەر لیژنەکە، تۆمەتەکانی لە دژی خۆی بە “تیرۆکردنێکی قێزەون و ڕێکخراوی کەسایەتی” ناو برد کە لەلایەن ئەو لیبڕالانە ڕێکخراوە کە توڕەن لەوەی ھیلاری کلینتن ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ی نەبردەوە. +پێڵوسی وتی باوەڕی وایە گەواھیدانی کاڤانۆ سەلماندی کە ئەو ناتوانێت لە دادگای باڵا خزمەت بکات، چونکە ئەوە دەریخست بێلایەن نیە بەرامبەر دیموکراتەکان. +ئەو وتی، “من پێم وایە ئەو بەم لێدوانانە و ڕەفتارە خۆی نەشیاو دەکات کە تێیدا بەدوای کلینتنەکان و دیموکراتەکانەوە.” +پێڵوسی بەرھەڵستی کرد کاتێک پرسیاری لێکرا ئاخۆ ھەوڵی لێپرسینەوەی کاڤانۆ دەدات ئەگەر ئەو پەسند کرا، و ئەگەر دیموکڕاتەکان زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەست ھێنا. +پێڵوسی وتی، “من ئەمە دەڵێم -- ئەگەر ئەو ڕاستییەکە بە کۆنگرێس یان نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی نەڵێت، ئەوکات ئەو تەنھا شیاو نیە بۆ ئەوەی لە دادگای باڵا بێت، بەڵکو لەو دادگایەش کە ئێستا لێیەتی.” +کاڤانۆ لە ئێستادا دادوەرە لە دادگای تێھەڵچوونی بەڕێوەبەرایەتی دی سی. +پێڵوسی وتی کە ئەو وەک دیموکراتێک نیگەرانە لەبارەی توانای بڕیاردانی کاڤانۆ لە دژی یاسای چاودێری فەرھەمکردن یان ڕۆو بەرامبەر وەید، چونکە ئەو وا دادەنرێت کە دادوەرێکی پارێزکار بێت. +کاڤانۆ لە دانیشتنەکانی پشتڕاستکردنەوەی دا، خۆی لە پرسیارەکان دەدزیەوە لەسەر ئەوەی ئاخۆ ئەو بڕیارە دیاریکراوەکانی دادگای باڵا ھەڵدەوەشێنێتەوە. +پێڵوسی وتی، “کاتی ئەوە نیە کەسێکی ھیستریایی، لایەنخواز بچێتە دادگا و پێشبینی ئەوەمان لێ بکات بڵێین، “ئایا ئەمە سەرنجڕاکێش نیە.” +و پێویستە ئافرەتان بیگرنە دەست. +ئەوە قسەیەکی تاڵی دروستە، چەندین مانگ و ساڵی توڕەیی لەدەست دەرچوو، و ئەو ناتوانێت بەبێ گریان دەریببڕێت. +خاتوو ستاینێم ٤٥ ساڵ دواتر بە منی وت “ئێمە کاتێک توڕە دەبین دەگرین،”. +“پێم‌وانیە ئەمە دەگمەن بێت، وایە؟” +ئەو بەردەوام بوو، “من لەلایەن ئافرەتێکەوە کە بەڕێوەبەری جێبەجێکار بوو لە شوێنێک یارمەتی زۆر دراوم، کە دەیوت ئەویش کاتێک توڕە دەبێت دەگریێت، بەڵام پەرەی بە تەکنیکێک دابوو کە ئەوەی دەگەیاند کاتێک توڕە دەبوو و دەستی بە گریان دەکرد، بەو کەسەی کە قسەی لەگەڵ دەکرد دەوت، “لەوانەیە وابزانی خەمبارم بۆیە دەگریێم. +من تووڕەم.” +و ئینجا ھەر بەردەوام دەبوو. +و من پێم‌وابوو ئەمە نایابە.” +فرمێسکەکان وەک دەرچەیەک ڕێیان پێدراوە بەشێکی بۆ تووڕەیی چونکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەھەڵە لێیان تێدەگەن. +یەکێک لە ناخۆشترین بیرەوەریەکانم لە ئیشێکی سەرەتاییم، لە نووسینگەیەک کە پیاو زاڵ بوون تێیدا، لەوێ دەگریام بە تووڕەییەکی دەرنەبڕدراوەوە، ئەوە بوو ئافرەتێکی بەتەمەن پشتی ملی گرتم - بەڕێوەبەرێکی سارد بوو کە ھەمیشە کەمێک لێی ترسابووم - منی برد بۆ بۆشایی قادرمەکە. +ئەو پێی وتم، “ھەرگیز مەھێڵە بتبینن دەگریێی.” +“ئەوان نازانن تۆ تووڕەی. +ئەوان وادەزانن خەمباری و دڵخۆش دەبن چونکە بێتاقەتیان کردووی.” +پاتریشا شرۆدەر، کە دواتر ئەندامی ئافرەتی کۆنگرێس بوو لە کۆڵۆڕادۆ، لەگەڵ گاری ھارت لە پاڵاوتنەکانی سەرۆکایەتی ئەودا ئیشی کردبوو. +لە ساڵی ١٩٨٧، کاتێک بەڕێز ھارت کەوتە ناو کێشەیەکی پەیوەندیی دەرەوەی ھاوسەرگیری لەسەر کەشتییەک بەناوی مەنکی بیزنس و لە ڕکابەرییەکە کشایەوە، خاتوو شرۆدەر، کە زۆر بێئومێد ببوو، بۆی دەرکەوت کە ھیچ ھۆکارێک نیە کە ئەو نابێت بیر لە بیرۆکەی خۆپاڵاوتنی خۆی بۆ سەرۆکایەتی نەکاتەوە. +“ئەوە بڕیارێک نەبوو بەباشی بیری لێکرابێتەوە،” بە پێکەنینەوە ٣٠ ساڵی دواتر ئەمەی پێ‌وتم. +“ھەر ئەوکات حەوت کاندیدی تر لە ڕکابەریەکەدا ھەبوون، و کۆتا شت کە پێویستیان پێ‌ب وو کاندیدی تر بوو. +یەکێک پێی‌وت “بەفرە سپی و حەوت کورتەباڵاکە.”” +لەبەر ئەوەی بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن درەنگ بوو، ئەو لە پارە کۆکردنەو�� دواکەوتبوو، و بەڵێنی دا کە ناچێتە ناو ڕکابەرییەکەوە تا ئەوە ٢ ملیۆن دۆلار کونەکاتەوە. +ئەوە جەنگێکی شکستخواردوو بوو. +ئەو بۆی دەرکەوت کە ھەندێک لەو پاڵپشتیکەرانەی کە ١٠٠٠ دۆلاریان بە پیاوەکان داوە تەنھا ٢٥٠ دۆلار بەو دەدەن. +ئەو سەرسام بووبوو، “ئایا پێیان‌وایە من داشکاندنم بۆ کراوە؟” +کاتێک قسەی خۆی کرد بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ھەڵمەتێکی فەڕمی بە گەڕ ناخات، زۆر کەوتبووە ژێر کاریگەری سۆزەکانی - سوپاسگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە پاڵپشتییان کردبوو، بێئومێد بوون لەو سیستمەی کە وای کرد بۆ کۆکردنەوەی پارە و بە ئامانجگرتنی دەنگدەران نەک نوێنەرەکان زۆر زەحمەت بێت، و تووڕەیی بەرامبەر جیاکاری بەرامبەر ئافرەت- بەشێوەیەک کە قورگی گیرا. +خاتوو شرۆدەر بیری کەوتەوە کە ڕاگەیاندن کاردانەوەیان چۆن بووە بەرامبەری، “واتدەزانی تووشی داڕمانی دەروونی ھاتووم.” +“واتدەزانی کە کلینێکس لایەنی سپۆنسەری منە. +بیرکردنەوەی ئەوەم لەبیرە، کە ئەوان بەنیازن چی لەسەر کێلی گۆڕەکەم بنووسن؟ +“ئەو دەگریا”؟”” +چۆن دەکرێ جەنگی بازرگانی ئەمریکا-چین سوودی بۆ پەکین ھەبێت +تەقەی دەستپێکی بازرگانی لەنێوان ئەمریکا و چین زۆر بەھێز بوو، و لەکاتێک دا جەنگەکە ھێشتا کۆتایی نەھاتووە، درزێک لەنێوان وڵاتەکاندا سوودی بۆ پەکین دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ، پسپۆڕان وا دەڵێن. +دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، یەکەم ھۆشداری لە سەرەتای ئەمساڵ دا دەرکرد بە باج خستنەسەر ھاوردە سەرەکیە چینیەکان لەناویان دا تەختەی خۆری، پۆڵا و ئەلەمنیۆم. +بەرچاوترین بەرزبوونەوە لەم ھەفتەیە دا گەیشت کە باجی گومرکیی نوێ بوو کاری لە بەھای ٢٠٠ ملیار دۆلار (١٥٠ ملیار پاوەند)ی شتومەکەکان کرد، بە باج وەرگرتنی کاریگەرانە لە نیوەی ھەموو ئەو کەلوپەلانەی لە چینەوە دێنە ئەمریکا. +پەکین ھەر جارێک بە ھەمان شێواز تۆڵەی کردوەتەوە، لەم دواییانەدا دانانی باجی گومرکی سەدا پێنج بۆ دە لەسەر ٦٠ ملیار دۆلار کەلوپەلی ئەمریکی. +چین بەڵێنی داوە کە ھاوشێوەی ئەمریکا بکات، و دووەم ئابوریی گەورەی جیھان پێناچێ ھیچ کاتێک بەمزووانە چاوی داخات. +ناچار کردنی ئەمریکا بە پاشگەزبوونەوە واتە ملکەچبوون بۆ خواستەکان، بەڵام چۆکدادان بۆ ئەمریکا بە ئاشکرا زۆر شەرمەزارکەر دەبێت بۆ شی جین پینگ، سەرۆکی چین. +ھێشتا، شارەزایان دەڵێن ئەگەر پەکین بتوانێت بە دروستی قوماری خۆی بکات، ڕێکارەکانی جەنگی بازرگانیی ئەمریکا دەتوانێت بە ئەرێیانە بۆ ماوەیەکی درێژ پاڵپشتی چین بکات بە کەمکردنەوەی سەربەخۆیی ھاوبەشی دوو ئابوورییەکە. +ئابیگێل گرەیس، یاریدەدەری توێژینەوە کە تەرکیز لەسەر ئاسیا دەکات لە پەیمانگای توێژینەوەی ناوەندی ئاسایشی ئەمریکای نوێ، وتی، “ئەو ڕاستییەی کە بڕیارێکی سیاسیی بەپەلە لە ھەریەکە لە واشنتن یان پەکین دەکرێ ھەلومەرجی وا بێنێتە کایەوە کە شڵەژانێکی ئابووری لە ھەریەک لە وڵاتەکان دەست پێ‌بکات لەڕاستی‌دا زۆر مەترسیدارترە لەوەی چاودێران پێشتر پێیان زانیوە.” +وەزیری دەرەوە دەڵێت، سووریا ‘ئامادەیە’ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان +سووریا دەڵێت کە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشی ئاوارەکان ئامادەیە و داوای یارمەتی دەکات بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتەکە کە بەھۆی شەڕی زیاتر لە حەوت ساڵ بەردەوام وێران بووە. +لەکاتی قسەکردن بۆ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیری دەرەوە وەلید ئەلموعەلیم وتی ھەلومەرجەکان لە وڵاتەکەدا باشتر دەبن. +ئەو وتی، “ئەمڕۆ لە ڕاستی دا بارودۆخەکە جێگیرتر و پارێزراوترە، سوپاس بۆ ئەو بەرەوپێشچوونەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجام دراوە.” +حکومەت بەردەوامە بۆ نیشتەجێکردنەوەی خەڵک لەو ناوچانەی لەلایەن تیرۆرستانەوە کاول کراون بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی. +ھەموو ھەلومەرجەکان لە ئێستادا لەبارن بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشی ئاوارەکان بۆ ئەو وڵاتەی کە ناچار بوون جێی بێڵن بەھۆی تیرۆر و ڕێکاری ئابووری تاکلایەنە کە ژیانی ڕۆژانەی ئەوان و بژێوی ژیانی ئەوانی کردبووە ئامانج. +نەتەوە یەکگرتووەکان وا مەزەندی دەکات کە زیاتر لە ٥.٥ ملیۆن سووری وڵاتەکەیان جێھێشتووە لە ساڵی ٢٠١١ کە جەنگ دەستی پێکردووە. +شەش ملیۆن کەسی تر کە ھێشتا لە وڵاتەکەدا دەژین پێویستیان بە ھاریکاری مرۆیی ھەیە. +ئەلموعەلیم وتی ڕژێمی سووری پێشوازی لە بنیاتنانەوەی وڵاتە وێرانبووەکە دەکات. +بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ھاریکاری مەرجدار یان یارمەتی لەو وڵاتانە قبوڵ ناکات کە پاڵپشتی شۆڕشەکەیان دەکرد. +ئەورووپا جامی ڕایدەر لە پاریس دەباتەوە +تیم ئەورووپا جامی ڕایدەری ٢٠١٨ی بردەوە بە بەزاندنی تیم ئەمریکا بە کۆتا خاڵی ١٦.٥ بە ١٠.٥ لە لێ گۆڵف ناشناڵ لە دەرەوەی پاریس، فەڕەنسا. +ئەمریکا ئێستا شەش جار لەدوای یەک شکستی ھێناوە لەسەر خاکی ئەورووپا ولە ساڵی ١٩٩٣ـوە لە ئەورووپا جامی ڕایدەری نەبردۆتەوە. +ئەورووپا تاجەکەی بەدەست ھێنایەوە دوای ئەوەی تیمی کاپتنی دانیماڕکی تۆماس بیۆرن گەیشتە ١٤.٥ خاڵ کە پێویستیان بوو بۆ بردنەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. +ئەستێرەی ئەمریکی فیل میکەڵسەن، کە زۆربەی یاریەکە بەرگری کرد، لێدانی سەرەتای ھەڵدایە ناو ئاو لە جاری ٣ کونی شازدەیەم، بووە ھۆی شکستی ئەو بەرامبەر فڕانسیسکۆ مۆلیناری. +یاریزانی ئیتاڵی گۆڵف مۆلیناری لە ھەموو خولەکانی دا نایاب بووە، بە بوونی بە ١-لە-٤ یاریزان کە تا ئێستا ٥-٠-٠یان بەدەست ھێنابێت لەوەتەی شێوازی ئێستای پێشبڕکێیەکە لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی پێکردووە. +جۆردن سپیسی ئەمریکی بە ٥ و ٤ بێئومێد کرا لەلایەن یاریزانی نزمترین پلە لە تیمی ئەوروپی، سۆربیۆرن ئۆڵسنی دانیماڕک. +یاریزانی ڕیزبەندیی یەکەمی جیھان، دەستن جۆنسەن، بە ٢ و ١ بەرامبەر ئیەن پۆڵتەری بەریتانیا شکستی ھێنا کە لەوانەیە لە یاری کۆتایی خۆی لە جامی ڕایدەر یاری کردبێت. +ئەزمووندارێکی ھەشت جامی ڕایدەر، سپانیارد سێرجیۆ گارسیا هەتا ئێستا بە ٢٥.٥ خاڵی پیشەگەرانە بووە سەرکەوتووترین ئەورووپیی ھەموو پێشبڕکێیەکان. +“من عادەتەن ناگریێم بەڵام ئەمڕۆ ناتوانم خۆم بگرم. +ساڵێکی سەخت بوو. +زۆر سوپاسی تۆماس دەکەم بۆ ھەڵبژاردنی من و باوەڕبوونی بە من. +من زۆر دڵخۆشم، زۆر دڵخۆش بە بەدەستھێنانەوەی جامەکە. +ئەمە بەھۆی تیمەکەوەیە.، و من دڵخۆشم کە توانیم یارمەتیدەر بم،” گارسیایەکی سۆزدار دوای سەرکەوتنە ئەورووپییەکە ئەمەی وت. +ئەو مەشخەڵەکە بە جۆن ڕامی ھاووڵاتی و ھاوەڵی دەدات کە لە ئەفسانەی گۆڵفی ئەمریکا تایگەر وودزی بە ٢ و ١ بردەوە لە یاری تاک لە یەکشەممە. +ڕامی تەمەن ٢٣ ساڵان وتی، “ھەست بە شانازیەکی باوەڕپێنەکراو دەکەم، بە بردنەوە لە تایگەر وودز، من بەدیار سەیرکردنی ئەم کابرایەوە گەورە بووم.” +وودز ھەر چوار یاریەکەی لە فەڕەنسا دۆڕاند و ئێستا تۆماری ١٣-١٢-٣ی ھەیە لە تۆماری جامی ڕایدەر. +ئامارێکی سەیر لەلایە�� یەکێک لە نایابترین یاریزانەکان هەتا ئێستا، بە بردنەوەی ١٤ ناونیشانی سەرەکی دووەمە تەنھا لەدوای جاک نیکلەس. +تیمی ئەمریکا ھەموو کۆتایی ھەفتە ھەوڵیان دا بۆ دۆزینەوەی ناوچەی کورتەچیمەنەکان جگە لە پاتریک ڕید، جەستن تۆماس و تۆنی فیناو، کە لە تەواو پێشبڕکێیەکەدا یاری گۆڵفی ئاست بەرزی کرد. +کاپتنی ئەمریکی جیم فیوریک لەدوای بەجێھێنانێکی بێئومێدکەر قسەی بۆ دەستەکەی کرد، “من شانازی بەم پیاوانەوە دەکەم، ئەوان جەنگان. +ئەم بەیانیە کات ھەبوو کە ھەندێک فشارمان خستبایە سەر ئەورووپا. +ئێمە پاشەکشەمان کرد. +ئافەرین بۆ تۆماس. +ئەو کاپتنێکی نایابە. +ھەر ١٢ یاریزانەکەی زۆر بەباشی یارییان کرد. +ئێمە خۆمان ڕێک دەخەینەوە، من لەگەڵ یەکێتی گۆڵفەرە پیشەگەرەکانی ئەمریکا و لیژنەی جامی ڕایدەری خۆمان کار دەکەم و بەرەو پێشەوە دەجوڵێین. +من ئەم ١٢ پیاوەم خۆش دەوێت و شانازی دەکەم کە وەک کاپتن خزمەت دەکەم. +پێویستە کڵاوەکانتان بەرز کەنەوە. +ئێمە بە باشترین شێواز یاریمان بەرامبەر کرا.” +ھەواڵی ئێستای شەپۆلی سوور: چڕبوونەوەکان لە پاینڵاس، ماناتی و ساراسۆتا زیاد دەبن +نوێترین ڕاپۆرت لە کۆمسیۆنی ماسی و ژیانی کێویی فلۆریداوە نیشانی دەدات کە زیادبوونێکی گشتی لە چڕبوونەوەکانی شەپۆلی سووردا لە بەشەکانی ناوچەی کەنداوی تامپادا ھەیە. +بەپێی کومسیۆنی ماسی و ژیانی کێویی فلۆریدا، بارودۆخەکانی شکۆفەی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی پاینڵاس، ماناتی، ساراسۆتا، چارلۆت و ناوچەکانی کۆلیەر ھەواڵیان لێدراوە - کە پێشبینی زیادبوونی چڕبوونەوەکان دەکەن. +شکۆفەیەک کە شەپۆلی سوور درێژی دەکاتەوە بە نزیکەی ١٣٠ میل لە ھێڵی کەناری لە پاینڵاسی باکوورەوە هەتا ناوچەکانی باشووری لی. +پەڵە زەوییەکان لە ناوچەی ھیڵسبەڕە نزیکەی ١٠ میلی دوور لە کەناراوەکە دەبینرێن، بەڵام لەناوچەی کەمتر بە بەراورد لەگەڵ ھەفتەی ڕابردوو. +شەپۆلی سوور ھەروەھا لە ناوچەی پاسکۆ تێبینی کراوە. +چڕبوونەوەی ناوەندی لەناو و ناودەریای ناوچەی پاینڵاس ھەواڵیان لێدراوە لە ھەفتەی ڕابردوودا، چڕبوونەوەی نزم بۆ بەرز لە ناودەریای ناوچەی ھیڵسبەڕە، چڕبوونەوەی پاشینە بۆ بەرز لە ناوچەی ماناتی، چڕبوونەوەی پاشینە بۆ بەرز لەناو و ناودەریای ناوچەی ساراسۆتا، چڕبوونەوەی پاشینە بۆ ناوەند لە ناوچەی چارلۆت، چڕبوونەوەی پاشینە بۆ بەرز لەناو یان ناودەریای ناوچەی لی، و چڕبوونەوەی نزم لە ناوچەی کۆلیەر. +تەنگی ھەناسەدان لە ناوچەکانی پاینڵاس، ماناتی، ساراسۆتا، لی، و کۆڵیەر ھێشتاش ھەواڵی لێوە دەدرێت. +تەنگی ھەناسەدان لە باکووری خۆرئاوای فلۆریدا لەماوەی ھەفتەی ڕابردوودا ھەواڵی لێ‌نەدراوە.